جیهانگیر سدیق گوڵپی له نووسینه‌كانی پێشوودا باسمان له‌وه كردووه، كه پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجیی فیعلی سته‌م و داهێنانێكی نه‌گونجاو و ناقۆڵایه و له‌گه‌ڵ هیچ ڕێسا و پره‌نسیپێكی دارایی گشتی و بودجه ناگونجێت و شیاوی جێبه‌جێكردن نییه و هیچ پاساوێك ڕه‌وایی به‌بوونی نادات له‌ناو یاسای بودجه‌دا. له‌سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه و له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوویشدا چه‌ند به‌ڕێزێك قسه‌یان له‌وه ده‌كرد، كه پاساوی به‌غدا بۆ دانانی ئه‌م به‌ربه‌ست و پێوه‌ره له‌ناو یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا بۆ پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بودجه‌كه هه‌مووی خه‌رج ناكرێت و بڕێكی زۆری ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق، بۆیه به‌غدا ده‌ڵی ده‌بێ هه‌رێمیش به‌پێی بڕی خه‌رجكراوی فیعلی به‌شه‌كانی تری عێراق شایسته‌كانی بۆ خه‌رج بكرێت. هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه ڕاستیش بن هێشتا به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ببنه پاساوی ڕه‌وا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌پێویستی ده‌زانین ڕوونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بابه‌ته ڕاست نییه و كۆمه‌ڵێك گرفت و ته‌مومژی گه‌وره‌ی تیدایه، وه‌ك له‌خواره‌وه به‌كورتی سه‌رنجی ده‌خه‌ینه سه‌ر. دۆخی دارایی عێراق (خه‌رجیی فیعلی، كورتهێنان و زیاده، باڵانسی سوڕاو، كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان) له ٢٠٠٤ه‌وه تاكوو ئێستا، هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه عێراق یاسای بودجه‌ی هه‌بووه، بودجه خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی به كورتهێنانێكی زۆره‌وه ئاماده و په‌سه‌ند كراوه، واته هه‌میشه خه‌رجییه خه‌مڵێنراوه‌كان زیاتربوون له داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان، به‌ڵام له‌كۆتاییدا و له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردندا ده‌ركه‌وتووه، كه له زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا بودجه‌ی جێبه‌جێكراوی عێراق زیاده‌ی دارایی هه‌بووه، واته داهاته فیعلییه‌كان زیاتر بوون له خه‌رجییه فیعلییه‌كان، به‌جۆرێك كه به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی كۆی پوخته‌ی زیاده‌ی فیعلی له‌ماوه‌ی (٢٠٠٤-٢٠٢٢) زیاتر له (٢٠٠) ترلیۆن دینار بووه. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌میشه بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی داهاته فیعلییه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی ته‌رخانكراوه‌كانی ناو یاسای بودجه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌م توانای جێبه‌جێكردنی بودجه له‌لای فه‌رمانگه‌كان له ناوه‌ڕاست و خواروو لاواز بووه، هه‌م زۆرجار یاسای بودجه دواكه‌وتووه، هه‌میش بڕێكی زۆر له ته‌رخانكراوه‌كان به‌شێوه‌ی پێشینه دراون به فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان و تاكوو ئێستایش پاكتاو نه‌كراون. ئه‌م بڕانه له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان حساب نه‌كراون، دۆكیۆمێنتی خه‌رجكردنیان نییه بۆ پاكتاوكردن، ماوه‌ی یاسایی پاكتاوكردنیشیان چه‌ندین ساڵه تێپه‌ڕیوه. لێره‌وه سه‌رنجه‌كانمان له دوو خاڵدا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م: هه‌بوونی زیاده‌ی فیعلی له‌بودجه‌ی جێبه‌جێكراو به‌واتای ئه‌وه‌یه كه داهاته ئاساییه فیعلییه‌كان زیاتربوون له خه‌رجییه فیعلییه‌كان، ئه‌مه ئه‌و دۆخه داراییەیە كه له عێراقدا له زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا هه‌بووه، له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیاره كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆچی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ساڵ به‌ساڵ هه‌ڵكشان؟ هه‌بوونی زیاده‌ی دارایی فیعلیی زۆر و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیكێكی ئابووری و داراییدا وێكنایه‌ته‌وه. له‌ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٢٢ له‌پاڵ هه‌بوونی زیاده‌ی دارایی فیعلیی زۆردا، قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عێراق له ٦ ترلیۆن دیناره‌وه زیاد بوون بۆ زیاتر له ٦٩ ترلیۆن دینار، قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش به‌بڕی زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلار زیادیان كردووه. به‌م جۆره له ماوه‌ی ٢٠٠٤-٢٠٢٢ له‌پاڵ هه‌بوونی زیاتر له ٢٠٠ ترلیۆن دینار زیاده‌ی فیعلی، كه‌چی قه‌رزه ناوخۆییه‌كان به‌بڕی زیاتر له ٦٣ ترلیۆن زیادیان كرد و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش به‌بڕی زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلار زیادیان كرد. كه ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار و مایه‌ی سه‌رسوڕمانی گه‌وره‌یه! دووه‌م: له‌كاتی هه‌بوونی زیاده‌ی بودجه‌ی جێبه‌جیكراو له‌كۆتاییی ساڵدا، پێویسته بڕی زیاده‌كه به‌بێ كه‌موزیاد ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو و له‌یاسای بودجه‌دا وه‌ك باڵانسی سوڕاو تۆمار بكرێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه تاكوو ساڵی ٢٠١٥ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زیاده‌ی فیعلیی له هه‌موو ساڵه‌كاندا، به‌ڵام له‌یاساكانی بودجه‌ی عێراق هیچ ژماره‌یه‌ك نییه كه گوزارشت له باڵانسی سوڕاوی ساڵانی پێشتر بكات، له یاساكانی ٢٠١٥-٢٠٢٣یش كۆی ئه‌و بڕه‌ی كه وه‌ك باڵانسی سوڕاو له یاساكانی بودجه‌دا تۆمار كراوه ته‌نیا ده‌وروبه‌ری ٤٠ ترلیۆن دیناره. واته به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌نێوان زیاده‌ی فیعلیی و باڵانسی سوڕاودا جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه. بۆ نموونه ته‌نیا له كۆتایی ٢٠٢٢ زیاده‌ی فیعلی له‌بودجه‌ی جێبه‌جێكراوی ئه‌و ساڵه نزیكه‌ی ٣٠ ترلیۆن دینار بووه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣دا ته‌نیا ٢٣ ترلیۆن دینار وه‌ك باڵانسی سوڕاو تۆماركرابوو، واته نزیكه‌ی ٧ ترلیۆن دیناری نادیار بوو، تاكوو ئێستایش نه‌هیچ پرسیارێك له‌و باره‌یه‌وه كراوه، نه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یك دراوه. پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه له نێوان خه‌رجیی فیعلی و پێشینه پاكتاو نه‌كراوه‌كان و زیاده‌ی فیعلیی بودجه‌ی جێبه‌جێكراو و باڵانسی سوڕاو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كاندا دنیایه‌ك ناڕوونی و كه‌لێنی گه‌وره هه‌یه، كه زیانی گه‌وره‌ی به دارایی عێراق گه‌یاندووه و ڕاستكردنه‌وه و چاره‌سه‌ریشی زۆر ئه‌سته‌مه، ئه‌مه‌یش له‌كاتیكدا كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ پاساوی كه‌میی خه‌رجییه فیعلییه‌كانی عێراق به‌ڕه‌وا بزانن بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له‌پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت.
لە هەرێم پارێزگای سلێمانی و لە عێراقیش پارێزگای دیالە زۆرترین بومەلەزەیان تێدا تۆمارکراوە درەو: 🔻 بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق 🔹 ساڵی (2020) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (308) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارێزگای سلێمانی زۆرترین حاڵەتی لێ تۆمارکراوە و گەیشتووە بە (26) حاڵەت، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش زۆرترین بومەلەرزە لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوەو گەیشتووە بە (68) حاڵەت. 🔹 بەرزترین پلەی رێخەر (5) پلە بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (2) پلەی رێختەر. 🔹 ساڵی (2021) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (354) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی زۆرترین حاڵەتی لێ تۆمارکراوە و گەیشتووە بە (53) حاڵەت و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش زۆرترین بومەلەرزە لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوەو گەیشتووە بە (83) حاڵەت. 🔹 بەرزترین پلەی رێخەر (5.2) پلە بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2021) بریتی بووە لە (1.6) پلەی رێختەر. یەکەم؛ ژمارەی بوومەلەرزە و بەرزترین و نزمترین پلەکانیان بەپێی پێوەری ڕێختەر، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لەساڵی (2020) بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە ساڵی (2020) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (308) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەرزترین پلەیەک تۆمار کرابێت (5) پلەی رێختەر بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (2) پلەی رێختەر. زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی کانونی دووەمی (2020) تۆمارکراوەو کەمترین حاڵەتیش لە مانگی تشرینی یەکەم بووەو گەیشتووە (4) حاڵەت و سەرجەمیان لەسەر سنورەکانی عێراق تۆمار کراون. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (31) حاڵەتی بومەلەزرە رویداوە، بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر (5) حاڵەت تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (3.6) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.6) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش (26) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (4.8) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.5) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆکیش هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. زۆرترین ئەو حاڵەتانەش کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لە مانگی تەموز بووەو گەیشتووە بە (7) حاڵەت و لە مانگەکانی شوبات و تشرینی یەکەم هیچ رودانێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە. لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش لە پارێزگاکانی (ئەنبار، بەغداد، بابل، کەربەلا، سەڵاحەدین، نەجەف، قادسیە، موسەنا و زیقار) هیچ حاڵەتێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق (92) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە بە جۆرێک؛ لە پارێزگاکانی؛ نەینەوا (2) حاڵەت، لە کەرکوک (5) حاڵەت، لە دیالە (68) حاڵەت، لە واست (12) حاڵەت، لە میسان (3) حاڵەت و لە بەسرە (2) حاڵەت تۆمار کراوە. لە مانگی کانونی دووەم زۆرترین حاڵەتیان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (19) حاڵەت و لە تشرینی یەکەمی ساڵی (2020) هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. بەرزترین پلەی تۆمارکراو بریتی بووە لە (4.9) پلەی رێختەر و نزمترینیشیان (2) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی ناوچە سنورییەکانی عێراقیش (185) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەی تۆمارکراو تێیاندا بریتی بووە لە (5) پلەی رێختەر و نزمترینیشتان (2) پلەی رێختەر بووە، زۆرترین حاڵەتاکانیش لە مانگەکانی (شوبات و حوزەیران) تۆمار کراون و گەیشتوون بە (32) حاڵەت و لە مانگی تشرینی دووەمیش کەمترین جار بومەلەرزە رویداوەو تەنها (3) حاڵەت تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری تەواوی ئامارەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتەکانی ژمارە (1 و 2)). دووەم؛ ژمارەی بوومەلەرزە و بەرزترین و نزمترین پلەکانیان بەپێی پێوەری ڕێختەر، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لەساڵی (2021) بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (354) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەرزترین پلەیەک تۆمار کرابێت (5.2) پلەی رێختەر بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2021) بریتی بووە لە (1.6) پلەی رێختەر. زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی نیسانی (2021) تۆمارکراوەو کەمترین حاڵەتیش لە مانگی تشرینی دووەم بووەو گەیشتووە (14) حاڵەتی تۆمارکراو. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (57) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەجۆرێک، لە پارێزگای هەولێر (3) حاڵەت تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (2.8) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.6) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش (53) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (5.1) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.4) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆکیش (1) حاڵەت تۆمار کراوە بە (3.2) پلەی رێختەر. زۆرترین ئەو حاڵەتانەش کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لە مانگی نیسان بووەو گەیشتووە بە (17) حاڵەت و لە مانگەکانی ئازار و تشرینی دووەم (1) حاڵەتی بومەلەرزە تێیاندا تۆمار کراوە. لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش لە پارێزگاکانی (ئەنبار، بەغداد، بابل، کەربەلا، سەڵاحەدین، نەجەف، قادسیە، موسەنا، زیقار و بەسرە) هیچ حاڵەتێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق (117) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە بە جۆرێک؛ لە پارێزگاکانی؛ نەینەوا (13) حاڵەت، لە کەرکوک (5) حاڵەت، لە دیالە (83) حاڵەت، لە واست (7) حاڵەت و لە میسان (9) حاڵەت تۆمار کراوە. لە مانگی تەموز زۆرترین حاڵەتیان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (21) حاڵەت و لە تشرینی دووەمی ساڵی (2021) تەنها (2) حاڵەت تۆمار کراوە. بەرزترین پلەی تۆمارکراو بریتی بووە لە (5.2) پلەی رێختەر و نزمترینیشیان (1.6) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی ناوچە سنورییەکانی عێراقیش (180) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەی تۆمارکراو تێیاندا بریتی بووە لە (5.1) پلەی رێختەر و نزمترینیشتان (2.2) پلەی رێختەر بووە، زۆرترین حاڵەتاکانیش لە مانگی (نیسان، حوزەیران و تەموز) تۆمار کراون و گەیشتوون بە (23) حاڵەت و لە مانگی تشرینی یەکەمیش کەمترین جار بومەلەرزە رویداوەو تەنها (8) حاڵەت تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری تەواوی ئامارەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (2) و چارتەکانی ژمارە (3 و 4)).
شیكاری: درەو 🔹 هێزی کار لە دام‌ودەزگاکانی ئاسایش و بەرگری (ملیۆنێک و 458 هەزار و 104) کارمەندەو (340 هەزار و 665) کارمەندی بە ڕێژەی (23%)ی زیاترە لەو هێزی کارەی لە دام‌ودەزگا پەروەردەییەکان کاردەکەن کە ژمارەیان (ملیۆنێک و 117 هەزار و 439) فەرمانبەرە. 🔹 هێزی کار لە دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان (35%)ی هێزی کاری گشتی و دامەزراوە پەروەردەییەکان (27%)ی کۆی گشتی هێزی کار لە سەرجەم دام‌ودەزگاکانی دەوڵەت پێکدەهێنێت، کە (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) کارمەندن. 🔹 بودجەی دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان زیاتر (30 ترلیۆن) دینارە، لە کاتێکدا بودجەی گشتی دام‌ودەزگاکانی پەروەردە نیوەی ئەو پشکەیە کە بۆ دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان تەرخان کراوە. 🔹 بودجەی دام‌ودەزگاکانی ئاسایش و بەرگری رێژەی (15%)ی کۆی بودجەی گشتی دەوڵەتی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بودجەی دام‌ودەزگا پەروەردەییەکان (7%)ی بودجەی گشتی پێکدێنێت، کە کۆی گشتی بودجەی خەمڵێندراوی عێراق زیاتر لە (198 ترلیۆن) دینارە. 🔹 ڕێژەی خەرجی وەبەهێنان لە بودجەی دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکان (12%) پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا خەرجی وەبەهێنان لە کەرتەکانی پەروەردە ڕێژەی (3.3%)ی بودجەی دامەزراوە پەروەردەییەکان پێکدێنێت. سەرەتا سەقاگیری و ئاشتی بۆ وڵاتان گرنگییەکی زۆر و تایبەتی هەیە، بەو پێیەی سەقامگیری هەوێنی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان و بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانییانە، بە پێچەوانەی ناسەقامگیری و توندوتیژی، کە کۆمەڵگاکان بەرەو پاشەکشەو دواکەوتوویی دەبات و ئاستی خۆشگوزەرانیان دادەبەزێنێت. لەو ڕوانگەیەی کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان و بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانییان لەگەڵ سەقامگریدا هەیە. دەبێت بەدوای ئەوەدا بگەڕێین، کە ئایا شێوازی ئەو سەقامگیرییەی کە بەدیهێنراوە، لەو رووەوەی کوێوەو چۆن سەرچاوەی گرتووە؟، کاریگەری لەسەر بەردەوامی و تەندروستی جۆری ئەو سەقامگیرییە هەیە. چونکە سەقامگیرییەک لە قوڵایی کلتور و تێگەیشتنی گشتی کۆمەڵگاوە سەرچاوەی گرتبێت، زۆر جیاوازە لەوەی سەقامگیرییەک بە زەبری هێز سەپێندرابێت. چونکە ئەگەر ئامرازی زۆرەملێ و سەپاندن بەکار بهێنرێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری، ئەوا پرۆسەکە بەردەوام نابێت و بە هەڵگرتنی ئەو ئامرازەی کە وەک هێز بەکاردەهێنرێت ناسەقامگیری سەرهەڵدەدات، ئەمەش ئەوەمان بۆ روندەکاتەوە کە سەقامگرییەک بە هێز بەدیهاتبێت، ئەوا ئاشتی و سەقامگیرییەکی کاتی دەبێت. چونکە ناچارکردنی کۆمەڵگا لەسەر هەر پرسێک، ناتوانێت رۆبچێتە ناوەوەی باوەڕی تاکەکان. لە ژێر ڕۆشنایی ئەم سەرەتایەدا، تیشک دەخەینە سەر شێواز‌و ڕادەی بەردەوامیی ئاشتی و سەقامگری لە عێراقدا، بە دەستنیشانکردنی ئەو میکانیزمەی بۆ گەیشتن بەو سەقامگیرییە بەکارهاتووە. بۆ ئەمەش هەوڵی کاری فەرمی (حکومی) لەسەر چۆنیەتی بەدیهێنانی سەقامگری رووندەکەینەوە، بەتایبەتی لەڕێگەی ئاراستەکردنی سامانی گشتی، کە ئایا حکومەتی عێراق ئاڕاستەی ئەمن و بەرگری (زۆرکردن، توندوتیژی) بۆ سەپاندنی ئاشتی کردووە بە میکانیزم؟. یان بەرەودان بە پەروەردەکردن (قەناعەتپێکردن، ناتوندوتیژی) بەکاردەهێنیت؟. چونکە ئاراستەکردنی سامانی گشتی وێنەیەکی ڕوون دەدات بەوەی کە ئایا ڕادەی ئەولەویەتەکانی حکومەت لە ڕووی بەردەوامی و پاڵپشتییەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری، لە هەوڵی سەقامگیرییەکی بەردەوام و هەڵقوڵاوی کۆمەڵگایە، یان ئاشتی و سەقامگرییەکی کاتی؟ ئەمەش لە ئامارەکانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی (2023) کە دوو ساڵی داهاتووتریش بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لەو رووەوەی کە حکومەت لە هەوڵی ئەوەدایە دەزگا ئەمنی و سەربازی و بەرگرییەکان بەهێز بکات بۆ درێژەدا بە سەقامگیری، یاخود پاڵپشتی کەرتی پەروەردە دەکات بۆ چەسپاندنی تۆوی پێکەوە ژیان لە ناخی تاکی عێراقیدا. یەکەم؛ بودجە‌و هێزی کاری دەزگاکانی ئاسایش (ئەمن) و بەرگری لە عێراق لەم بەشەدا تیشک دەخەینە سەر دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان لە ڕووی هێزی کار‌و بڕ و ڕێژەی بودجەی تەرخان کراو بۆ هەریەکەیان بەم شێوەیە؛ 1. هێزی مرۆیی و چەکداری دەزگاکانی ئاسایش و بەرگری جێگەی ئاماژە پێکردنە کە دام‌ودەزگاکانی ئاسایش و بەرگری لە عێراق تەنیا بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە سنووردار نابن، بەڵکو چەند دامەزراوەیەکی دیکەش دەگرێتەوە، کە هێزی مرۆیی هەر یەکێکیان بریتی‌یە لە؛ أ. هێزی مرۆیی وەزارەتی ناوخۆ بریتی‌یە لە (701 هەزار و 446) کەس. ب. هێزی مرۆیی وەزارەتی بەرگری بریتی‌یە لە (453 هەزار و 951) کەس. ج. هێزی مرۆیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بریتی‌یە لە (14 هەزار و 308) کەس. د. هێزی مرۆیی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقی بریتی‌یە لە (11 هەزار و 840) کەس. ه. هێزی مرۆیی دەستەی حەشدی شەعبی بریتی‌یە لە (238 هەزار و 75) کەس. و. هێزی مرۆیی فرقەی (12) بریتی‌یە لە (12 هەزار) کەس. ز. هێزی مرۆیی دەزگای دژە تیرۆر بریتی‌یە لە (23 هەزار 712) کەس. ح. هێزی مرۆیی دەستەی دەروازە سنورییەکان بریتی‌یە لە (2 هەزار 684) کەس. گ. هێزی مرۆیی دەستەی پیشەسازی جەنگی بریتی‌یە لە (88) کەس. بەپێی ئەو داتایانەی ئاماژەمان پێدا، کۆی ژمارەی ئەو هێزە مرۆییەی لە دەزگا ئەمنی و سەربازیی و بەرگرییەکاندا کاردەکەن دەگاتە (ملیۆنێک و 458 هەزار و 104) کەس، کە (35%)ی کۆی هێزی کاری حکومەتی عێراق لە سەرجەم دام‌و دەزگا مەدەنی سەربازییەکان پێکدەهێنێت، کە ژمارەی گشتییان دەگاتە؛ (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) فەرمانبەر، بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە ساڵی (2023). 2. بودجەی تەرخانکراوی دەزگاکانی ئاسایش (ئەمن) و بەرگری لە عێراق پشکی تەرخانکراو بۆ خەرجی دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکانی دەوڵەت، کە دابەشبوون بۆ خەرجییەکانی بەگەڕخستن، خەرجی وەبەرهێنان و پرۆگرامی تایبەت. ئەو بڕەی بۆ خەرجی بەگەڕخستن تەرخانکراوە، بریتی‌یە لە؛ (26 ترلیۆن و 219 ملیار و 885 ملیۆن و 516 هەزار) دینار بە ڕێژەی (87%)، بڕی (3 ترلیۆن و 618 ملیار و 566 ملیۆن و 199 هەزار) دینار بە ڕیژەی (12%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان تەرخانکراوە، ئەو (1%)ی دەمێنێتەوە کە (188 ملیار 932 ملیۆن و 365 هەزار) دینارە بۆ پرۆگرامی تایبەت تەرخان کراوە. واتە هەموو خەرجییەکان لە ساڵێکدا بڕی (30 ترلیۆن و 27 ملیار و 384 ملیۆن و 80 هەزار) دیناری بۆ تەرخان تەرخانکراوە، بۆ خەرجی ئەو دام‌و دەزگا ئەمنی و سەربازییانەی عێراق، کە لە خاڵی پێشتردا ئاماژەمان پێدا. ئەو بڕە پارەیەش کە تەرخان کراوە بۆ خەرجی ئەو دام‌ودەزگا ئەمنی و سەربازییانە ڕێژەی (15%)ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2023) پێکدەهێنێت، کە بڕەکەی بریتی‌یە لە (198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار) دینار. دووەم؛ بودجە‌و هێزی کاری دامەزراوە پەروەردەییەکان لێرەدا ئاماژە بە ژمارەو ڕێژەی هێزی کاری نێو دام‌ودەزگاکانی پەروەردەو فێرکردن دەدەین، هاوکات پشکی خەرجی ئەو دەزگایانە روندەکەینەوە لەنێو یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2023). 1. هێزی کاری نێو دام‌ودەزگا پەروەردەییەکان دیارە دەستی کار‌و هێزی مرۆیی نێو دام‌ودەزگاکانی پەروەردەو فێرکردن تەنها لە چوارچێوەی وەزارەتەکانی (پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی) کورت نابێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک دامەزروەی دیکەش دەگرێتەوە کە لەخوارەوە ئاماژەیان بۆ دەکەین، ئەوانیش؛ أ. هێزی مرۆیی لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردەو فێرکردن بریتی‌یە لە (963 هەزار و 949) فەرمانبەرو مامۆستا. ب. هێزی مرۆیی لە چوارچێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بریتی‌یە لە (150 هەزار و 212) فەرمانبەرو مامۆستا. ج. زانکۆی ئیمام ئەعزەم (هەزار و 540) فەرمانبەرو مامۆستا. د. زانکۆی ئیمام کازم بۆ زانستە ئیسلامییەکان (هەزار و 738) فەرمانبەرو مامۆستا. ه. جگە لەو دامەزراوانە کۆمەڵێک دامودەزگای زانستی و پەروەردەیی دیکە لە عێراقدا هەن، بەڵام لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە میلاکات و ژمارەی هێزی مرۆیی تێیاندا نەکراوە، ئەوانیش؛ (ئەکادیمیای زانستی، دەستپێشخەری پەروەردەیی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران و دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدەرەکان)، هۆکاری ئاماژە نەدانیش بە ژمارەی کادرەکانیان ڕەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کە لە دام‌ودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت فەرمانبەربن. کەواتە لێرەوە ئەوەمان بۆ رووندەبێتەوە کە کۆی ژمارەی هێزی مرۆیی نێو دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگاتە (ملیۆنێک و 117 هەزار و 439) فەرمانبەر کە دەکاتە (27%)ی کۆی دەستی کاری نێو سەرجەم دام و دەزگاکانی عێراق، کە ژمارەی گشتییان دەگاتە (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) فەرمانبەر، بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە ساڵی (2023). 2. بودجەی تەرخانکراوی دامەزراوە پەروەردەییەکانی عێراق پشکی تەرخانکراو بۆ خەرجی دامەزراوە پەروەردەییەکانی دەوڵەت، کە دابەشبوون بۆ خەرجییەکانی بەگەڕخستن، خەرجی سەرمایەگوزاری (وەبەرهێنان) و پرۆگرامی تایبەت. ئەو بڕەی بۆ خەرجی بەگەڕخستن تەرخانکراوە، بریتی‌یە لە؛ (14 ترلیۆن و 722 ملیار و 492 ملیۆن و 901 هەزار) دینار بە ڕێژەی (96%)، بڕی (510 ملیار و 174 ملیۆن و 595 هەزار) دینار بە ڕیژەی (3.3%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان تەرخانکراوە، ئەو (0.7%)ی دەمێنێتەوە کە (111 ملیار 354 ملیۆن و 937 هەزار) دینارە بۆ پرۆگرامی تایبەت تەرخان کراوە. واتە سەرجەم خەرجییەکان لە ساڵێکدا بڕی (15 ترلیۆن و 344 ملیار و 22 ملیۆن و 433 هەزار) دیناری بۆ تەرخانکراوە، بۆ خەرجی ئەو دام‌و دەزگا پەروەردەییانەی عێراق، کە لە خاڵی پێشتر ئاماژەمان پێدا. ئەو بڕە پارەیەش کە تەرخان کراوە بۆ خەرجی ئەو دام‌ودەزگا پەروەردەییانە ڕێژەی (7%)ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2023) پێکدەهێنێت، کە بڕەکەی بریتی‌یە لە (198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار) دینار. سێیەم؛ بەراوردی دامەزاوە پەروەردەییەکان و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لەرووی خەرجی هێزی کارەوە بە بەراوردکردنی هەردوو تەوەری یەکەم و دووەم، ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە، کە ڕادەی گرنگیدان بە دام‌ودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لە رووی ژمارەی کاردمەند و تەرخانکردنی خەرجی بۆیان چەندە لە پێشترە لە رووی ئەو خەرجییانەی بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان تەرخان کراوە، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، کە چۆن هەوڵدەدرێت بە زەبری هێز سەقامگری و ئاشتی لە عێراق بەرقەرار بێت، تا ئەوەی لەرووی پەروەردەو فێرکردنەوە کلتوری لێبوردەیی و پێکەوە ژیانێکی سەقامگیرانە دەستەبەر بکرێت، بەراوردەکەش ئەوە دەردەخات کە؛ 1. هێزی کار لە دام‌ودەزگاکانی ئاسایش و بەرگری (ملیۆنێک و 458 هەزار و 104) کارمەندەو (340 هەزار و 665) کارمەندی بە ڕێژەی (23%) زیاترە لەو هێزی کارەی لە دام‌ودەزگا پەروەردەییەکان کاردەکەن کە ژمارەیان (ملیۆنێک و 117 هەزار و 439) فەرمانبەرە. 2. هێزی کار لە دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان (35%) هێزی کاری گشتی و دامەزراوە پەروەردەییەکان (27%)ی کۆی گشتی هێزی کار لە سەرجەم دام‌ودەزگاکانی دەوڵەت پێکدەهێنێت، کە (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) کارمەندن. 3. بودجەی دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان زیاتر (30 ترلیۆن) دینارە، لە کاتێکدا بودجەی گشتی دام‌ودەزگاکانی پەروەردە نیوەی ئەو پشکەیە کە بۆ دام‌ودەزگا ئەمنی و بەرگرییەکان تەرخان کراوە. 4. بودجەی دام‌ودەزگاکانی ئاسایش و بەرگری رێژەی (15%)ی کۆی بودجەی گشتی دەوڵەتی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بودجەی دام‌ودەزگا پەروەردەییەکان (7%)ی بودجەی گشتی پێکدێنێت، کە کۆی گشتی بودجەی خەمڵێندراوی عێراق زیاتر لە (198 ترلیۆن) دینارە. 5. ڕێژەی خەرجی وەبەهێنان لە بودجەی دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکان (12%) پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا خەرجی وەبەهێنان لە کەرتەکانی پەروەردە ڕێژەی (3.3%) بودجەی دامەزراوە پەروەردەییەکان پێکدێنێت. ئەم بەراوردکردنە راستییەکی ڕوون ئاشکرا دەکات، کە ئاشتی و سەقامگری لە عێراقدا دۆخێکی سەپێندراوە، زیاتر لەوەی هەڵقوڵاوی دۆخی سیاسی، کلتوری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بێت، چونکە ئەولەویەت نەدان بە دامەزراوە پەروەردەییەکان بە بەراورد بە دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکان، بە تایبەت لەرووی ئەو خەرجییە زەبەلاحەی ئاراستەی دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکان دەکرێت، زۆر زیاترە لەوەی ئاراستەی دەمەزراوە پەروەردەییەکان دەکرێت. بەو مانایەی ئەو شێوازەی لە پلەی یەکەمدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بەکارهاتووە، زۆرەملێ یە زۆرەملێیەوە زیاتر لەوەی ئارەزومەندانە بێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەقامگیری و پێکەوە ژیان لە کۆمەڵگادا ڕەگ و ڕیشەی نییە و بەڵکو پێکەوە ژیان دۆخێکی پەراوێزی وەرگرتووە، هەر بۆیەش زۆربەی جار ململانێ سیاسییەکان بەخێرایی بارگۆڕانی بەسەردا دێت و دەگۆڕێت بۆ توندوتیژی گەشەپێدانی ئاشتی سەقامگیری بەر هەڕەشە دەکەوێت. ڕاستییەکان لە رووی لە پێشدانانی ئەمن و ئاسایش بەراورد بە پەروەردە، هەر ئەوە دەرناخات کە ئەو سەقامگیرییەی هەیە هێز سەپاندوویەتی، بەڵکو ئەوەش روندەکاتەوە کە دەوڵەت هێشتا بەردەوام دەبێت لەوەی سەپاندنی سەقامگیری لە رووی گرنگیدانی زیاتر بە دەزگا ئەمنییەکان زیاتر لە دەزگا پەروەردەییەکان، لە کاتێکدا پێچەوانەی ئەوە ڕاستە، چونکە بەشێک لە شارەزایانی پێیان وایە پەیوەندی نێوان (سەقامگری و ئاشتی) و (پەروەردە) پەیوەندییەکی ڕاستەوانەیە. سەرچاوەکان - قانون رقم (13) لسنة 2023 "الموازنة العامة الاتحادية لجمهورية العراق للسنوات المالية (2023-2024-2025)"، جريدة الوقائع العراقية، العدد (4726)، بتاريخ 2023/6/26. - حامد عبد الحسين الجبوري، السلم في العراق بين الاكراه والاقناع ... قراءة في الموازنة، مرکز الفرات؛ http://fcdrs.com/economical/1871
هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه* دۆخی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان: هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیندێكسی دیموكراسی پێشه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوواڵه‌تدا ده‌كرێت وه‌ك هه‌رێمێكی دیموكراسی پۆلێن بكرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا جه‌وهه‌رى دیموكراسی و به‌هاو بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان لاوازن و هێشتا له‌دۆخی ده‌ڵه‌مه‌ییدان. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیندێكسی جیهانى بۆ دیموكراسی، كه ساڵانه بۆ پۆلێنكردنى وڵاتانى جیهان، له‌ڕه‌هه‌ندی دیموكراسیه‌وه، ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ دۆخی دیموكراسی ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان. له‌سه‌ر بنه‌ماى پۆلێنبه‌ندییه‌كه پشت به‌ست به ئاماژه دیموكراسی و نادیموكراسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به سیستمێكی تێكه‌ڵ پۆلێن ده‌كات، به‌م پێیه‌یه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووى دیموكراسییه‌وه دوو هه‌نگاو له‌دواى وڵاته دیموكراسیه پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه‌یه، یه‌ك هه‌نگاو له‌پێش سیستمه ته‌واو دیكتاتۆره‌كانه‌وه‌یه. له‌كۆتاییدا، توێژینه‌وه‌كه به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتووه كه هۆكارى سه‌ره‌كی نادیموكراسی بوونی سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی كوردستان، كه دیموكراسی وه‌ك مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌بینن. پۆلێنكردنى سیستمه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌هه‌نده دیموكراسیه‌كان ده‌زگاى (The Economist Intelligence Unit ) هه‌واڵگرى ئابوورى ساڵانه ئیندێكسی دیموكراسی بۆ پۆلێنكردنى وڵاتانى جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌هه‌نده دیموكراسیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. ئیندێكسه‌كه پشت به كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو پایه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراسی ده‌به‌ستێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وڵاتانى جیهان بۆ چوار جۆرى جیاواز پۆلێن ده‌كات، كه ئه‌وانیش بریتین له: یه‌كه‌م/ سیستمه ته‌واو دیموكراسییه‌كان (full democracy): سیستمه دیموكراسیه پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه پێشكه‌وتووترین وڵاتن له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ڕووى په‌یڕه‌وكردن له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى دیموكراسی. به‌پێى ئیندێكسی دیموكراسی به‌گشتى سیستمه دیموكراسیه پێشكه‌وتووه‌كان خاوه‌نى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى خواره‌وه‌ن: 1- نه‌ك به‌ته‌نها مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه سیاسییه‌كان پارێزراو ڕێزلێگراون، به‌ڵكو ئه‌م وڵاتانه خاوه‌نی كلتورێكی سیاسین پێشكه‌وتوون، كه له‌باره بۆ گه‌شانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانى دیموكراسی، هه‌روه‌ها پشتیوانى پاراستنى مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانه. 2- حكومه‌تێكی كارا‌و كاریگه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا بوونی هه‌یه، كه تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خواستى خه‌ڵكی هه‌یه. 3- ڕاگه‌یاندنه‌كان سه‌ربه‌خۆو هه‌مه‌چه‌شنن. 4- سیستمی چاودێرى و هاوسه‌نگی (checks and balances)له‌م وڵاتانه‌دا زۆر به‌هێزه. 5- ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆیه‌و بڕیاره دادوه‌رییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن. 6- مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان پارێزراو ڕێزلێگراون. 7- فره‌یی سیاسی بوونی هه‌یه. 8- دیموكراسیه پێشكه‌وتووه‌كان به به‌شدارى سیاسی ده‌ناسرێنه‌وه. 9- ئاڵۆگوڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه. 10- هه‌ڵبژاردنه‌كان ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه‌ن. دووه‌م/ سیستمه دیموكراسیه ناكامڵه‌كان(Flawed Democracy) : ئه‌و سیستمه سیاسیانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ڵبژاردن تێیدا ئازاد و داپه‌روه‌رانه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه سیاسیه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕێزلێگیراون. به‌ڵام ئه‌م سیستمانه هێشتا له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی دیموكراسیدا كێشه‌یان هه‌یه له‌وانه: 1- ئازادیی ڕاگه‌یاندنه‌كان سنوردار ده‌كرێت. 2- كێشه‌ى حوكومڕانی له‌م سیستمانه‌دا بوونی هه‌یه. 3- كلتورى سیاسی پێشكه‌وتوو نیه. 4- ئاسته‌كانى به‌شدارى سیاسی لاوازه. سێهه‌م/ سیستمه تێكه‌ڵه‌كان(“hybrid regime) : ئه‌و سیستمانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ندێك ڕوواڵه‌تى دیموكراسیان تێدایه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌هه‌نده دیموكراسیه‌كانیان ده‌ڵه‌مه‌ن. به‌گشتى سیستمی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی جیاده‌كرێته‌وه، له‌دیارترینیان بریتین له: 1- هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ناڕێك و پێكی زۆری پێوه دیاره‌و له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامنادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕێگرى زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه. 2- ئۆپۆزسیۆن بوونی هه‌یه، به‌ڵام فشارى حكومه‌ت له‌سه‌ر پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و كاندیده‌كان شتێكی باوه له‌م سیستمانه‌دا. 3- كلتورى دیموكراسی زۆر لاوازتره به به‌روارد به سیستمه دیموكراسیه ناكامڵه‌كان. 4- حكومه‌ت كارا‌و كاریگه‌ر نیه، به‌ڵكو حكومه‌ت لاوازه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان. 5- به‌شدارى سیاسی له‌م سیستمانه‌دا لاوازه ته‌نانه‌ت به به‌راورد به سیستمه دیموكراسیه ناكامڵه‌كانیش. 6- گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه له‌م جۆره سیستمانه‌دا. 7- سه‌روه‌رى یاسا لاوازه، ته‌نانه‌ت به به‌راورد به سیستمه دیموكراسیه ناكامڵه‌كانیش. 8- كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی لاوازه. 9- به‌شێوه‌یه‌كی گشتى هێرش و فشار بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له جۆره سیستمانه‌دا به‌ربڵاوه. 10- ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى لاوازه. چواره‌م/ سیستمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان-دیكتاتۆره‌كان(authoritarian regime): له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا، دۆخی فره‌یی سیاسی بوونی نیه، یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سنوردار كراوه. زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌چنه چوارچێوه‌ى ئه‌م پۆلێنه‌وه به‌ڕوونی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانن. له‌وانه‌یه له‌م سیستمانه‌دا هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ى فه‌رمی دیموكراسی بوونی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ڕووى جه‌وهه‌رییه‌وه هیچ گرنگیه‌كیان نیه. هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت، ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه نیه. مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه سیاسیه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕیزیان لێناگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سنورداركراون. ڕه‌خنه‌گران له‌م سیستمه‌دا سه‌ركوت ده‌كرێن، چاودێرى قوڵ له‌م سیستمانه‌دا بوونی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ نیه. هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ دۆخی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى پۆلێنبه‌ندییه‌كه‌ى ئیندێكسی دیموكراسی، ده‌توانین سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سیستمێكی تێكه‌ڵ پۆلێن بكه‌ین ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك: یه‌كه‌م/ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان: له هه‌موو قۆناغه‌كانى ژیانى سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ساڵى (1991) تا ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بوونى هه‌بووه، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ڕواڵه‌تێكی دیموكراسیانه‌ى به پڕۆسه‌ى سیاسی و سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌خشیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكی پڕۆسه‌كه‌ى شێواندووه دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه. له هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م خوله‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ته‌مه‌نی خۆیان درێژكردۆته‌وه: 1- په‌رله‌مانى كوردستان له ڕێككه‌وتى (27/5/1995) بۆ یه‌ك ساڵ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 2- په‌رله‌مانى كوردستان له ڕێككه‌وتى (3/6/1996) بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 3- په‌رله‌مانى كوردستان له ڕێككه‌وتى (3/9/1996) بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 4- په‌رله‌مانى كوردستان له ڕێككه‌وتى (15/4/1998) تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه. 5- په‌رله‌مانى كوردستان له خولی دووه‌میدا له ڕێككه‌وتى (13/5/2009) بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 6- په‌رله‌مانى كوردستان له خولی سێهه‌می په‌رله‌ماندا له ڕێككه‌وتى (30/6/2013) بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 7- په‌رله‌مانى كوردستان له خولی چواره‌مدا له ڕێككه‌وتى (24/10/2017) بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ته‌مه‌نی خۆى درێژكرده‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی دواخست. 8- په‌رله‌مانى كوردستان له خولی پێنجه‌مدا له ڕێككه‌وتى (9/10/2022) بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و سێ مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواخست و ته‌مه‌نی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی درێژكرده‌وه. ده‌رئه‌نجام، له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌ڵبژاردنێك بۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامنه‌دراوه. هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دواخراون و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامنه‌دراون. له‌ماوه‌ى (23) ساڵی ڕابردوودا، واته له‌ماوه‌ى ساڵانى (2000-2023) ته‌نها دوو هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون، ئه‌وانیش له ساڵی (2005) و له ساڵى (2014) بوون. هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانیش له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامنه‌دراون و دواخراون. له‌ماوه‌ى (23) ساڵدا ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، كه ئه‌ویش له ساڵى (2000)دا بووه. ده‌رئه‌نجام، هه‌ڵبژاردن كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیموكراسیه‌و له‌پێناو ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌ڵبژاردنێك بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگانى هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامنه‌دراوه. به‌شێك له چاودێران درێژكرنه‌وه‌ى ته‌مه‌نی دامه‌زراوه‌كانی حوكومڕانى و دواخستنى هه‌ڵبژادنه‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ترسی ده‌سه‌ڵاتداران له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. دووه‌م/ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئازاد و دادپه‌روه‌رانه نیه: سه‌ربارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن چه‌ندین كێشه‌و كه‌م و كورتی هه‌یه، له گرنگترین ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ش: 1- له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ساخته‌كارى له‌لایه‌ن هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه. 2- لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران ناوی وه‌همی و دووباره‌ی تێدایه، له‌هه‌مانكاتدا ناوی مردووان له لیسته‌كه‌دا ڕه‌شنه‌كراوه‌ته‌وه. 3- هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كسان و ڕه‌وا نیه، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزن و له‌هه‌مانكاتدا بوودجه‌ى حكومه‌تیان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌م هۆیه‌وه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پشتیوانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بكه‌ن، لێره‌شه‌وه زه‌مینه‌كه وه‌ك یه‌ك نیه بۆ سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كان. 4- به‌كارهێنانى پۆسته فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ده‌رئه‌نجام، دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌م و كورتییه‌كانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان وایكردوه هه‌ڵبژاردن نه‌توانێت ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى به‌دیبهێنێت، كه ئه‌ویش ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی كوردستان. له‌م باره‌یه‌وه د. هۆگر ئیبراهیم حه‌كیم نوسیویه‌تی: هەموو هەڵبژاردنەکان جگە لە نمایشێکی سیاسی؛ هیچی تر نەبوون، بە هۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکان پڕۆسەیەکی شکڵی بوون و هیچ پەیوەندییەکیان بە دەسەڵاتەوە نەبووە. هەر کاتێکیش هەڵبژاردن پەیوەندیی بە دەسەڵات و هاوکێشەکانیەوە نەبێت، ماناکەى خۆی لەدەست دەدا. بۆیە دەبینین هەڵبژاردنەکانی هه‌رێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکارییان نەکردووە، به جۆرێك له سه‌رەتای دامه‌زراندنه‌وه تا ئێستا هاوكێشه‌ی نه‌گۆڕ له هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بووه. تەنانەت لەسەر ئاستی خۆجێ و ئاستی شارەوانییە بچووکەکانیش هەست بە بوونی پێگەى هەڵبژاردن نەکراوە، ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدران. سێهه‌م/ فشارى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن: له هه‌رێمی كوردستان پارتى و یه‌كێتى "بونیادێكی پاوه‌نكه‌ریان دروستكردوه، بونیادێك تێدا كۆی سه‌رچاوه‌و سه‌رمایه گرنگه‌كانی وه‌ك ئابوری، سه‌ربازی، ده‌ستگایی، تد... له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قۆرخكراوه. له هه‌رێمی كوردستاندا پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان كۆی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ڕێگه‌كانی گه‌شتن به سه‌رمایه جۆربه‌جۆره‌كانیان پاوه‌نكردووه. سه‌رمایه‌ی سه‌ربازی (هێز، چه‌ك، تد)، سه‌رمایه‌ی ئابوری (بودجه، داهاتی گومرگ، داهاتی ناوخۆ، تد)، سه‌رمایه‌ی ئیداری (ته‌عین، پله، راژه، به‌رزبوونه‌وه)، سه‌رمایه‌ی كولتوری (بڕوانامه، خوێندنی باڵا، تد) له‌ژێر ڕكێف و ئیداره‌دانی هه‌ر جوت حزبدان. به‌هۆى ئه‌م بونیاده پاوه‌نكه‌ره‌وه، پارتى و یه‌كێتى توانیوییانه له چه‌ندین ڕووه‌وه فشار له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن دروستبكه‌ن و چالاكی و جموجوڵه‌كانیشی سنوردار بكه‌ن، له‌وانه: 1- نانبڕینی كادر‌و لایه‌نگره‌كانى ئۆپۆزسیۆن، له‌دواى دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بە هەزاران ئەندام و لایەنگری بزوتنه‌وه‌كه لە كاروپۆست و پلەكانیان دورخرانەوەو نانبڕاوكران. به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى حكومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و كۆنتڕۆڵی ئابوورییان كردوه، هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌توانن سزای لایه‌نگرو ئه‌ندامانى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بده‌ن و نانبڕاوییان بكه‌ن. 2- به‌هۆى ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانى داهاتیان له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌توانن كادر‌و كه‌سه دیاره‌كانى ناو ئۆپۆزسیۆن بۆ لای خۆیان ڕابكێشن. 3- ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی دارایی ئۆپۆزسیۆن ووشك بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت. 4- به‌كارهێنانى دادگا بۆ ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن. بۆ نموونه، له‌كاتى خۆیدا دادگاى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ر گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ركرد. به‌هه‌مان شێوه، له ساڵى 2019دا شاسوار عه‌بدولواحێد سه‌رۆكى جوڵاته‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیركرا. به‌هۆى لاوازى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و ده‌ستێوه‌ردانى پارتى و یه‌كێتى له كاروبارى دادگاكان، پارتى و یه‌كێتى هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌توانن كه‌یسی یاسایی بۆ مه‌رامی سیاسی له‌دژى سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كان بجوڵێنن. 5- ده‌ستگیركردنى به‌رپرسانى نێو ئۆپۆزسیۆن. بۆ نموونه، له 6ى ئابی 2022دا به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی باڵاى نه‌وه‌ى نوێ به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیركران. 6- داخستنى كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن. ڕاگرتنى په‌خشی كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى له ساڵى (2017) و (2018) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرێت وه‌ك نموونه بهێنرێته‌وه. 7- هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حزبیه‌كانى ئۆپۆزسیۆن. سووتانى باره‌گا حزبیه‌كانى یه‌كگرتوو له بادینان باشترین نموونه‌یه له‌م باره‌یه‌وه. 8- ئه‌و بونیاده‌ی پارتى و یه‌كێتى دروستیان كردوه ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌و به‌رده‌وامێتى ئۆپۆزسیۆن، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ناتوانن بۆ هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتبن چونكه پێویستیان به‌وه‌یه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌ى داهات و ئابووریان هه‌بێت، كاتێكیش ده‌چنه نێو حوكومه‌ت زیاتر ده‌پوكێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانن له‌و بونیاده مۆنۆپۆڵه‌دا ئایدیاكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، لێره‌وه دژیه‌كیان بۆ دروست ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامیش ده‌پوكێنه‌وه. ڕه‌نگه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باشترین نموونه بێت له‌م ڕووه‌وه. چواره‌م/ كلتورى دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان لاوازه: ئه‌م لاوازییه هۆكارى جۆراوجۆرى هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه پارتى و یه‌كێتى هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى: 1- پارتى و یه‌كێتى پشتیوانى له زیندوكردنه‌وه‌ى كلتورى خێڵ ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكارى ماددی و دروستكردنى فه‌وج بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان. به‌هێزبوونی كلتورى خێڵه‌كی و ناسنامه‌ى خێڵ له هه‌رێمی كوردستان ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى پڕِۆسه‌ى دیموكراسی و به‌ها دیموكراسیه‌كان. 2- پشتیوانیكردنی گروپه سه‌له‌فیه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپه سه‌له‌فیانه‌ى دیموكراسی و به‌شدارى سیاسی و خۆپیشاندان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، داواى گوێڕایه‌ڵی گشتى ده‌كه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتى سیاسی. به‌هێزبوونى ته‌وژمی سه‌له‌فیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان دیسانه‌وه ڕێگره له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ى دیموكراسی و ده‌سته‌وده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژێر سایه‌ی سه‌له‌فیه‌تدا ده‌سه‌ڵاتخوازی و دیكتاتۆرییه‌ت نه‌ش و نما ده‌كات. پێنجه‌م/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارا‌و كاریگه‌ر نیه: دۆخی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ناكاراییه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان. خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ى زیاتر له سێ ده‌یه‌ی حوكومڕانی پارتی و یه‌كێتیدا له ئاستێكی خراپدایه. تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ى دابینكردنى كاره‌بای نیشمانی هه‌یه، له هاویندا، به‌شێكی به‌رچاو له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ى كه‌م ئاوییان هه‌یه، له وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌دا كێشه‌ى نه‌بوونی سووته‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌شێك له ڕێگاوبانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان تائێستا یه‌ك سایدن، به‌شێكیان كێشه‌ى نوێكردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌شێك له ناوچه‌كانى كوردستان خزمه‌تگوزارى گشتیان پێنه‌گه‌شتووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه جیاوازى له‌نێوان شار‌و ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. شانبه‌شانى ئه‌م كێشه‌و گرفتانه، له‌دواى ساڵى 2014ه‌وه كێشه‌ى لێبڕینی مووچه، دواخستنى مووچه‌و ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ریهه‌ڵداوه. حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشه‌و گرفتانه‌دا ناكاراییه، نه‌یتوانیوه ڕه‌گوڕیشه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. خۆپیشانه‌دان و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه به‌رده‌وامه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوون یان خراپی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان ئاماژه‌ییه‌كی ڕووننن بۆ لاوازایی و ناكارایی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یران و باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان. شه‌شه‌م/ گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه له هه‌رێمی كوردستان: قورسه ئاست و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵی به داتا‌و زانیارى بخرێته‌ڕوو له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێكخراوه جیهانیه تایبه‌تمه‌نده‌كانى بوارى گه‌نده‌ڵی له ئیندێكسه‌كانیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌و هه‌رێم قه‌باره‌و ئاستى گه‌نده‌ڵیان له عێراق دیاری نه‌كردوه تا ئێمه بزانین قه‌باره‌و ئاستى گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێكدایه، به‌ڵكو عێراقیان وه‌ك وڵاتێك وه‌رگرتووه، هه‌رێمی كوردستانیان له عێراق جیانه‌كردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی قورسه قه‌باره‌و ئاستى گه‌نده‌ڵی له هره‌ێمی كوردستان به ژماره‌و داتا بزانین، به‌ڵام زۆرێك له ڕاپۆرته‌كانى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌ربڵاوه به‌جۆرێك بووه‌ته شێوازێك له كه‌لتوری ڕۆژانه بۆ خه‌ڵك له ڕایكردنی كاره‌كانیان. كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به زۆری په‌یوه‌سته به كۆمپانیا و به‌رپرسی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌ره‌كانیان له حكومه‌ت، به دیاریكراوی له پرسی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی، داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و قاچاخچێتی و سه‌رانه‌وه‌رگرتن. به ووته‌ی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها له 2022 ژمارەیەكی زۆر كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون به‌جۆرێك 487 كەیسی نوێ تۆماركراوە و 226 كەیسی هەواڵدەریش هەبووە كە هەمووی دەكاتە 713 كەیس و ژمارەیەكی زۆرە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌دان كه‌یسی گه‌نده‌ڵی تر هه‌یه یان ده‌ستی بۆ نابرێت یان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه ئاشكراكراوه كاری له‌سه‌ر ناكرێت و ناتوانرێت بكه‌رانی بدرێنه دادگا. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان لەبارەى بوونى گەندەڵى و ژمارەى دۆسێکانى گەندەڵى لە هەرێم، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا له ساڵی 2022دا، به‌م شێوه‌یه گوزارشت له ئاست و قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان: " گەندەڵی هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکەم دادگایەکی تایبەت بە گەندەڵی تەرخان بکرێت، تاوەکو یەکلاکردنەوەى دۆسێکان دوانەکەوێت، چونکە دۆسێ هەبووە لەپاش حەوت ساڵ لێکۆڵینەوەى لەبارەوە کراوە". گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكدایه كه هاوڵاتیانیش زۆر به‌ڕوونی هه‌ستى پێده‌كه‌ن. بۆ نموونه، له ڕاپرسیه‌كدا كه له ساڵى 2010 له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌دا 88ی به‌شداربووانى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى له‌و باوه‌ڕه‌دان گه‌نده‌ڵی كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له هه‌رێمی كوردستان. له‌سه‌دا 80ى به‌شداربووانى دهۆك پێیانوایه گه‌نده‌ڵی كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له هه‌رێمی كوردستان. حه‌وته‌م/ به‌شدارى سیاسی له هه‌رێمی كوردستان لاوازه: دیاره به‌شدارى سیاسی ته‌نها به‌شداریكردن نیه له پڕۆسه‌ى ده‌نگدانداندا، به‌ڵكو به‌شدارى سیاسی سه‌رجه‌م فۆرمه‌كانى وه‌ك به‌شداریكردن له دروستكردنی حزب و ڕێكخراوه‌كان، به‌شداریكردن له خۆپیشاندان، به‌شداریكردن له گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌شداریكردن له مانگرتن و سه‌رجه‌م ئه‌و شێوه چالاكیانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ مه‌به‌ستى كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسی ئه‌نجامده‌درێت. له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری سیاسی هاوڵاتیان تادێت لاوازتر ده‌بێت. ئه‌م لاوازییه‌ش ده‌سه‌ڵاتى سیاسی لێی به‌رپرسیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ماف و ئازادییه سیاسیه‌كانى سنوردار كردوه. بۆ نموونه، له هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتی سزای یه‌ك ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى نیه‌تى به‌شداریكردنى هه‌بووه له خۆپیشانداندا. به هه‌مان شێوه‌یه، چالاكوان و به‌رپرسانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستگیركراون ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشوه‌خته نیه‌تى خۆیان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشانداندا ئاشكراكردوه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندان بكه‌ن ته‌نها نیه‌تی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندان له ڕاگه‌یاندندا ئاشكراكردوه ده‌ستگیركراون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئاستى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ى ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر دابه‌زیوه. بۆ نموونه، ڕێژه‌ى به‌شداری هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنى 2018ى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا 57.96 بووه. له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى 2021 عێراق ڕێژه‌ى به‌شدارى بۆ له‌سه‌دا 40 دابه‌زی. هۆكارى سه‌ره‌كی ئه‌م لاوازییه‌ش له‌دیدی خه‌ڵكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكاریگه‌ربوونی به‌شدارى سیاسی له به‌دیهێنانى گۆڕانكارى سیاسی له هه‌رێمی كوردستان. هه‌شته‌م/ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان لاوازن: ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی به كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ى دیموكراسی داده‌نرێن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕاى زۆرى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، ڕێكخراوه‌كان لاوازن. هۆكارى سه‌ره‌كی لاوازییه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى سیاسی. هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه به‌شدارییان كردووه له لاوازكردنى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی: 1- به حزبیكردنى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌ت هێشتنه‌وه‌ى سه‌ندیكاو ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانى وه‌ك مامۆستایان، كرێكاران، پزیشكان و باقی سه‌ندیكاكانى تر له‌ژێر هه‌ژموونی حزبدا. 2- به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كان، به‌تایبه‌ت مافی خۆپیشاندان و جوڵه‌ى مه‌ده‌نی، ڕێكخراوه‌كان له‌ژینگه‌یه‌كی ئازاد‌دا ده‌توانن به چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، له ژینگه‌یه‌كی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه ئازادییه‌كان به‌رته‌سككراونه‌ته‌وه، ڕێكخراوه‌كان ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. 3- پێشكه‌شكردنى پشتیوانى دارایی به‌و ڕێكخراوانه‌ى كه نزیك له حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، فه‌رامۆشكردنى ڕێكخراوه‌كانى تر، ئه‌مه‌ش وایكردوه ڕێكخراوه ڕاسته‌قینه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی نه‌توانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن. هه‌شته‌م/ هێرش و فشار بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی به‌ربڵاوه: پێشێلكاریی و فشاری ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه. به‌پێى ئاماریی پێشێلكارییه‌كانى سه‌نته‌رى میترۆ ته‌نها له ساڵى (2017)دا (419) پێشێلكارى جۆراو جۆر به‌رامبه‌ر (338) ڕۆژنامه‌نوس و ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون. له‌ساڵى (2018)دا (264) پێشلكارى به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون. له ساڵى (2019) دا (231) حاڵه‌تى پێشێلكارى جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه. له ساڵى (2020) دا (385) حاڵه‌تى پێشێلكارى جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون. له ساڵى (2021) دا (353) حاڵه‌تى پێشێلكارى جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون . لە ساڵی 2022دا (431) پێشێلكاری بەرامبەر بە (301) رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندنكراوە. نۆیه‌م/ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان لاوازه: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان لاوازه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك: 1- هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادگاكان‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى: o دیاریكردنى دادوه‌ره‌كان بۆ پۆسته دادوه‌رییه‌كان. o ده‌ستێوه‌ردان له پله به‌رزكردنه‌وه‌ى دادوه‌راندا. o له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بڕیاره‌كانى دادگا فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. 2- ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ژموونی حكومه‌تدایه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت. 3- هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێكجار له‌سه‌رو یاساوه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ملكه‌چ نابن بۆ بڕیاره‌كانى دادگا، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌یسانه‌ى كه تاوانبار ئه‌فسه‌رێكی پله باڵاى هێزه چه‌كداره‌كان بێت. ده‌رئه‌نجام، سه‌روه‌رى یاسا له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی لاوازدایه، یاسا وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسانى باڵاى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌روو یاساوه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. له كۆنفرانسێكی هه‌واڵی تایبه‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌رى یاسا له هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتى ڕه‌وشی مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌رى یاسا بۆ ساڵى 2021 به‌ڕه‌شی پێشكه‌شكرا، سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانى ڕه‌ش بوون، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خراپی و مه‌ترسیدارى دۆخی سه‌روه‌رى یاسا‌و مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان. ده‌رئه‌نجام له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك ڕوواڵه‌تى دیموكراسی وه‌ك فره‌یی سیاسی، به‌شدارى سیاسی، هه‌ڵبژاردن و ئازادی سیاسی بوونی هه‌یه. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌م به‌هاو بنه‌ماییانه به ده‌ڵه‌مه‌یی بوونیان هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا " پارتى و یه‌كێتى" ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى پڕۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ى ئه‌م بانگه‌شه‌یه پشتڕاستده‌كاته‌وه پشتبه‌ستنى پارتى و یه‌كێتییه به ئامڕازه نادیموكراسیه‌كان له به‌ڕێوبردنى هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وانیش بریتین له دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سنورداركردنى مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه سیاسیه‌كان، سه‌ركوتكردنى ڕژنامه‌نوسان، به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى شێوازه‌كانى به‌شدارى سیاسی "خۆپیشاندان وگردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان"، بره‌ودان به كلتوره نادیموكراسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنیان، به‌حزبیكردنى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادگاكان و لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری. هۆكارى سه‌ره‌كی لاوازكردنى بنه‌ما دیموكراسیه‌كان له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى پێیانوایه له حاڵه‌تى به‌هێزبوونی پڕۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌م هۆیه‌وه ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ى دیموكراسی. هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێك بچێته دواوه ده‌بێته هه‌رێمێكی ته‌واو دیكتاتۆری، به‌ڵام پێویستى به‌وه‌یه دوو هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه بۆ گه‌یشتن به دیموكراسیه‌كی ته‌واو پێشكه‌وتوو. فشارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فشارى هێزه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى به‌دیموكراسی بوونی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان له دیكتاتۆرییه‌ت نزیك ده‌بێته‌وه. سه‌رچاوه‌كان DEMOCRACY INDEX 2022 FRONTLINE DEMOCRACY AND THE BATTLE FOR UKRAINhttps://issuu.com/saladeprensa/docs/democracy_index_2022 Public Survey of Iraqi Kurdistan Public Opinion Region.(2010). https://chmk.org/files/2018/04/IRI-Survey.-2010.-Survey-of-Iraqi-Kurdistan-Public-Opinion.pdf Winthrop Rodgers. (2021). Simmering frustration and a demand for change: Public service protests in the Kurdistan Region. MEI. https://www.mei.edu/publications/simmering-frustration-and-demand-change-public-service-protests-kurdistan-region Pring, C. (2015). Kurdistan Region of Iraq: Overview of corruption and anti-corruption. Transparency International. Freedom House. 2021. Iraq: Freedom in the World 2021 Country Report. https://freedomhouse.org/country/iraq/freedom-world/2021 سەرۆکی دەستەى دەستپاکى: گەندەڵى هەڕەشەیەکى گەورەیە لەسەر هەرێمى کوردستان، 2022. https://rojnews.news/?p=293347 راپۆرتی رەوشی سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە. 2021. https://www.facebook.com/bmctv.krd/videos/2992685690953113 ئامارى پێشێلکارییەکان لە ساڵى 2017 دا. سه‌نته‌رى میترۆ. https://www.metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=1536&Jor=14 ئامارى پێشێلکارییەکان لە ساڵى 2018 دا. سه‌نته‌رى میترۆ. https://www.metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=2368&Jor=14 https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=38973&babet=1&relat=1024 راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان 2021. سه‌نته‌رى میترۆ. https://www.metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=12387&Jor=14 ئامارى پێشێلکارییەکان لە ساڵى 2020 دا. سه‌نته‌رى میترۆ. https://www.metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=4643&Jor=14 ئاماری پێشێلكارییه‌كانی 2019 به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. سه‌نته‌رى میترۆ. https://www.metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=3101&Jor=14 ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی. https://www.kurdistan24.net/ckb/story/21868-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%8E%D9%83%DB%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%A7%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%D8%AA%DB%8C:-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%B4%DB%8C%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%81%D8%A7-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%88%DB%8E%D8%AA-%D8%A8%D8%A8%DB%8E%D8%AA%D9%87%E2%80%8C-%D8%B4%D9%88%DB%8E%D9%86%DA%AF%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%AA%D8%A7%DA%B5%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C هه‌ردی مێد. ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێگەیشتن له ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان. 2019. https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=639 په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 80 په‌رله‌مانتار ته‌مه‌نی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی درێژكرده‌وه https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=156474&babet=1&relat=1024 ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان کارادەکرێنەوە. 2019. https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3009201912 هه‌شت ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه نه‌چووه. 2022 https://www.kurdiu.org/sp/b/508991 چارەنووسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە کاتێکی نادیار سپێردراوە. 2020 https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=17069 ئینفۆگرافیك: پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژدەكاتەوە "سەرجەم خولەكانی پەرلەمان تەمەنی خۆیان درێژكردووەتەوە".2022 https://www.facebook.com/watch/?v=1129975334601196 هۆگر ئیبراهیم حه‌كیم. سیستمی هەڵبژاردن و هاوکێشەکانی دەسەڵات لە هه‌رێمی كوردستان شێواز و سیناریۆ ئایندەییەکانی. 2022. https://www.centerfs.org/electoral-system-and-power-equations-in-the-kurdistan-region/ “شەرعیەتی دیموكراسییان نەماوە” بڕیارێكی پەرلەمان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لەبیربردووەتەوە https://esta.krd/17852/ له‌م لینكه‌وه بڕوانه ڕاپۆرته‌كانی سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسی و مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان: https://dhrd.info/%da%95%d8%a7%d9%be%db%86%d8%b1%d8%aa/ احمد، محمد مصطفي. "معاير عنلية لأجراء إىتخابات نزيهة الأىتخابات الدورة البرلمانية لعام 2009 في اقليم كوردستان العراق انموذجا". دراسات قانونية وسياسية، العدد7(2016):426-477 * مامۆستا له زانكۆی سلێمانی، خوێنكارى دكتۆرا له بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
درەو: (بیكەر - هامڵتۆن) لە راپۆرتەكەیاندا كەركوكیان بە "بەرمیلە باروت" ناوبرد‌و پێیان وابوو كەركوك بەردەوام لەبەردەم تەقینەوەدایە، ئێستا دوای (17) ساڵ لە راپۆرتەكەی (بیكەر - هامڵتۆن)، گرژی و ئاڵۆزی و جوڵەی هێزەكان لە شاری كەركوك بەتەواوی ئارام نەبووەتەوە، چوار گەنجی كورد بە گوللەی هێزە ئەمنییەكان كوژران، ئیسماعیل قائانی چووە كەركوك، بارودۆخەكە بە دنەدانی ئەمریكاو توركیا دەزانن، هاكان فیدان پەكە*كە و توركامنەكانیش چەكدارە ئێرانیەكان تۆمەتبار دەكەن، ئێستا ئاراستەكان دەركەوتوون، لایەنە كوردیەكانیش بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشبوون، پارتی لەگەڵ ئاراستەی توركیا و ئەمریكا و توركمانەكانی كەركوكە، یەكێتی لەگەڵ ئاراستەی ئێران و لایەنە شیعەكانی كەركوكە. گرژییەكانی كەركوك ئێوارەی 2ی ئەیلولی رابردوو خۆپیشاندانی پێچەوانە لە دژی گردبوونەوەو خۆپیشاندانی لایەنە شیعەكان لەبەردەم بارەگاكەی پارتی لە كەركوك دەستیپێكرد، خۆپیشاندانی گەنجە كوردەكانی كەركوك فراوانتر بوو، هێزی ئۆپەراسیۆن و دژەتیرۆرو ئەمنی نیشتمانی لە كەركوك جوڵەی پێكرا، بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی كورد، هێزە ئەمنییەكان سڵیان لە تەقەكردن و كوشتن نەكردەوە، دواجار بە گوللەی هێزە ئەمنییەكان چوار گەنجی كورد (هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حسێن سابیر) شەهیدكران، گردبوونەوەی بەردەم بارەگاكەی پارتی لە كەركوك هەڵگیرا، بەڵام شارەكە پڕكرا لە هێزی سەربازی، سوپاسالاری عێراق بەخۆی و هێزێكی زۆرەوە چەند رۆژێكە لەكەركوكە، گەنجە خوێنگەرمە كوردەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەوازی خۆپیشاندان دەكەن، هێزە ئەمنییەكانیش شەقامەكان دەتەنن. كاردانەوەكان: مەسعود بارزانی وتی: لەبەرانبەر گەنجان و خۆپێشاندەرانی كوردی كەركووك زەبروزەنگ و توندوتیژی بەكار هاتووە و خوێنی گەنجی كورد ڕژاوە. ئەم جۆرە ڕەفتارە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نیە و ئەنجامی زۆر خراپی لێ دەكەوێتەوە و، ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەكانمان لە كەركووك باجی قورسی دەبێت. بافڵ تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین خوێنی گەنجەكانمان بڕژێت لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە ژیانیانەوە بكرێت چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەكان: سەقامگیری كەركوك بەرپرسیارێتی هەموانە، هێزە سیاسیەكان دووربكەونەوە لە گوتاری توند‌و كار بۆ هێوركردنەوە بكەن ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی: هەبوونی چەكداری تیرۆریستی پە*كە*كە و گروپە چەكدارە ئێرانییەكان لە ناوكەركوكدا هۆكاری نانەوەی پشێوییەكانن لە كەركوك. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا: كەركوك زێدی توركمانە، رێگە بە تێكدانی ئاسایش‌و یەكێتیی خاكەكەی نادەین. قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق سەبارەت بە شاری كەركوك ڕایگەیاند، كەركوك عێراقییەو توركمانەكانیش عێراقین، هیچ دەوڵەتێك مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە كاروباری نێوخۆی عێراقدا بكات دەركەوتنی ئاراستەكان هەموو لایەنەكان هەست بە جموجوڵی سەربازی و سیاسی دەكەن لە كەركوك، چی لە ئاستی ناوخۆیی چی لە ئاستی هەرێمایەتی، توركیا لە ئاستی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی میت هاتە سەر خەت و توند بوو لەسەر رووداوەكانی كەركوك و تا گەیشتە ئەوەی كەركوك بە نیشتمانی توركامنەكان دابنێت. ئێران سەرەرای بوونی چەكدارانی حەشدی شەعبی و گروپەكانی نزیك لە ئێران دوو رۆژ دوای خۆپیشاندانەكان ئیسماعسل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی گەیشتە كەركوك و دوای مانەوە‌و كۆبوونەوە نهێنییەكانی چووە كەربەلا. توركیا لە ئێستادا پێی وایە چەكدار و رێكخستنەكانی پەكەكە بە كارئاسانی گروپە شیعەكانی نزیك لە ئێران بەتەواوی لە كەركوك گەشەیان كردووە، ئەمەش هەم بۆ پارتی و هەم بۆ توركیا جێگای نیگەرانی گەورەیە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی تور‌كان لە لێدوانەكانی باسی مەترسیەكانی بوونی پەكەكەی كردووە لە شاری كەركوك، ئەم بۆچوونە لە زاری هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیاش چەند جارێك باسكرا، بەو پێیەی توركیا درۆنەكانی لە هەموو خاكی هەرێم خستووەتە كار جگە لە كەركوك، بۆیە پێی وایە پەكەكە بەو كەركوك كشاوە، بۆیە توركیا بیر لە دەستوەردان دەكاتەوە لە كەركوك كە خۆی ئامانجێتی بۆ پشتیوانی توركمانەكان و پەكەكە دەكاتە بیانوو، بۆیە پشتیوانی لە ئاراستەی كاركردنی پارتی دەكات، كە لەلایەك دژی پەكەكەیەو لەلایەكیش پشتیوانی توركمانەكانە، لەلایەكی تریش پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كەركوك بە هاوبەشی لەگەڵ حزبی ئیسلامی عێراقی لیستیان دەبێت، بۆیە ئێستا بەرەی پارتی ، توركیا ، توركمان و بەشێك لە سونەكانی كەركوك دەركەوتووە، چونكە كە رەنگە گرەو لەسەر كورسی زۆر‌و بردنەوەی پارێگاری كەركوك بكەن. ئێرانیش لە رێگەی حەشدی شەعبی و گروپەكانی نزیك لە خۆی دەیەوێت بە هاوكاری یەكێتی جڵەوی كەركوك لە دەستی خۆیدا بێت بە هێزو هەڵبژاردنیش لەلای خۆی بمێنێتەوە، بۆیە لە بەغدادەوە لە رێگەی حكومەت و هێزەوە دەیانەوێت نەخشەی كەركوك وەك ئێستا لە دەستی خۆیان بمێنێتەوە. رەنگە ئەم دۆخەی كەركوك تا هەڵبژاردن گەرم بێت و ململانێی ئەم دوو ئاراستەیە سەربكێشێت بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی تر، كە رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێك لە نەخشەكە بگۆڕێت بەڵام كەركوك هەر لەدەستی ئەم گروپەی ئێستا بمێنێتەوە. بەرمیلە باروتەكەی (بیكەر – هامڵتۆن) ئەو كات كەركوك لەناو جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق بوو (ئاساییكردنەوە، سەرژمێری، راپرسی) كورد فشاری دەكرد دەبێت مادەكە جێبەجێبكرێت كۆتایی 2007 راپرسی بكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی شاری كەركوك، لایەنەكانی دیكە دژی بوون، بارودۆخی عێراق لەرووی ئەمن و ئاساییشەوە جێگیر نەبوو. ئەوكات لە راپۆرتی خۆیاندا گروپی دیراسەكردنی عێراق بەسەرۆكایەتی (جەیمس بیكەر - لی هاملتۆن)لە راسپاردەی(30)ی راپۆرتەكەیاندا باسیان لە كەركوك كرد دەكرێت ببێتە بەرمیلێك بارووت. لە راسپاردەی 30 راپۆرتەكەی (بیكەر - هامڵتۆن)دا هاتووە:(لە بەر ڕۆشنایی باری ترسناكی كەركوك ، زۆر پێویستی بە چارەسەری نێودەوڵەتی هەیە بۆ دووركەوتنەوە لە توند و تیژی چاوەڕوان كرا‌و، بەهۆی كێشەو پێكهاتەی جیاوازی كەركوكەوە، دەكرێت كەركوك ببێتە بەرمیلێك باڕووت، بۆیە ئەنجام دانی راپرسی دەربارەی چارەنووسی كەركوك بەر لە كۆتایی ساڵی 2007 دا ، وەك لە دەستووری عێراق دا داوای كراوە ، دەبێتە هۆی تەقینەوەی بارودۆخەكە، لە بەر ئەمە پێویستە دوا بخرێت .......) ئەو بەرمیلە باروتەی (بیكەر - هامڵتۆن) باسیان لێوەكردووە، رووداو‌و پێشبینیەك نیە رابوردبێت، ئەگەرێكە كە هەمیشە لە بەردەمی كەركوكدایە، بەو پێیەی كەركوك سەرەرای پێكهاتەو ئایینی جیاواز، دەستی هەرێمایەتی بەردەوام لەناودا یاری دەكات و لە هەر گۆڕانكارییەكدا ئەگەری رووداو‌و خۆپیشاندان و نائارامی هەیە.
شیكاری: درەو 🔹 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک، لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە. 🔹 لە هەمان ماوەی ساڵی (2023)دا هەناردەی نەوتی کەرکوک بریتی بووە لە (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403)، بەو مانایەی (10 ملیۆن و 830 هەزار و 137) بەرمیل لە هەناردەی نەوتی کەرکوک کەمی کردووە. 🔹 لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (76.16) دۆلار فرۆشتووە، واتە بەراورد بە ساڵی پێشتر لە هەمان ماوەدا، هەر بەرمیلێک لە نەوتی عێراق بە زۆرتر لە (25) دۆلار کەمتر فرۆشراوە. 🔹 ئەگەر بەهەمان قەبارەی ساڵی ڕابردوو نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە هەناردە بکرایە، بە تێکڕای ئەو نرخەی لە (2023) تۆمار کراوە، ئەوا کۆی بەهای نەوتی کەرکوک بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 360 ملیۆن و 874 هەزار و 484) دۆلاری ئەمریکی. 🔹 تا کۆتایی مانگی ئابی (2023) تەنها بە بەهای (532 ملیۆن و 873 هەزار 615) دۆلار نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوەتی کوردستانەوە فرۆشراوە. 🔹 کەواتە ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک لە دوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بڕی (828 ملیۆن و 686) دۆلار زیانی دارایی بە کەرتی نەوتی عێراق گەیاندووە. 🔹 لە ئێستادا نەوتی كەركوك بۆ ناو خۆ بەكاردەهێندرێت لەمانگی ئابدا رۆژانە بە نزیكەی (325) هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكارهێندراوە یەکەم؛ هەناردەی نەوتی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2022 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (801 ملیۆن و 785 هەزار و 358) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، لەو بڕەش (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیلی بەڕێژەی (2.22%)ی نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، کە بە تێکڕا لە ماوەی ناوبراودا بەرمیلێک نەوت بە (101.58) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی کەرکوک لە کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2022 بریتی بووە لە (ملیارێک و 834 ملیۆن و 259 هەزار و 739) دۆلار. بۆ وردەکاری تەواوی مانگەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). دووەم؛ هەناردەی نەوتی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2023 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2023)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (808 ملیۆن و 449 هەزار و 161) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، لەو بڕەش تەنها (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403) بەرمیلی بەڕێژەی (0.9%)، نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، ئەو بڕەش لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023) لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – جەیهانی تورکییەوە هەناردە کراوە، لە دوای بڕیاری (دادگای نێوبژیوانی پاریس)ەوە بۆ ڕاگرتنی نەوتی کوردستان، هیچ بڕە نەوتێکی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە نەکراوە. بە تێکڕا لە سێ مانگی یەکەمی (2023)دا بەرمیلێک نەوتی عێراقی بە (75.55) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی کەرکوک لە کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئازاری (2023) بریتی بووە لە (532 ملیۆن و 873 هەزار و 615) دۆلار. بۆ وردەکاری تەواوی مانگەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). سێیەم؛ زیانە داراییەکانی ڕاگرتنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە وەک لە خشتەکانی (1) و (2) ئاماژەمان پێدا، بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2023)دا هەناردەی نەوتی کەرکوک بریتی بووە لە (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403)، بەو مانایەی (10 ملیۆن و 830 هەزار و 137) بەرمیل لە هەناردەی نەوتی کەرکوک کەمی کردووە. لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (76.16) دۆلار فرۆشتووە، واتە بەراورد بە ساڵی پێشتر لە هەمان ماوەدا، هەر بەرمیلێکی نەوتی عێراق بە زیاتر لە (25) دۆلار کەمتر فرۆشراوە. بۆیە ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین، بەهەمان قەبارەی ساڵی ڕابردوو نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە هەناردە بکرایە بە نرخی (76.16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، وەک ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئابی (2023)دا تۆمار کراوە، ئەوا کۆی بەهای نەوتی کەرکوک بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 360 ملیۆن و 874 هەزار و 484) دۆلاری ئەمریکی. ئەمە لە کاتێکدایە، تا کۆتایی مانگی ئابی (2023) تەنها بە بەهای (532 ملیۆن و 873 هەزار 615) دۆلار نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری کوردستانەوە فرۆشراوە. بەم پێیەش ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک لە دوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بڕی (828 ملیار و 686) دۆلار زیانی دارایی بە کەرتی نەوتی عێراق گەیاندووە. بۆ وردەکاری زیانە داراییەکانی ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). لە ئێستادا نەوتی كەركوك بۆ ناو خۆ بەكاردەهێندرێت لەمانگی ئابدا رۆژانە بە نزیكەی (325) هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكارهێندراوە، بۆ نمونە لە رۆژی 23/8/2023 لە كۆمپانیای نەوتی باكۆر (325) هەزار ەبرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، (228) هەزار بەرمیلی بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بووە. سەرچاوەکان؛ 1. ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛ - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=909 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=951 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1003 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1039 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1099 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1123 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1161 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛ 2. ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 3202، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛ - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1419 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1455 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1480 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1527 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1555 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1597 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1644 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1654
درەو : ئامادەكردنی: هەڵۆ حەسەن كورد لەكوێی پرۆژەی (پشتێن و ڕێگا- ڕێگای ئاوریشمی نوێ)ی، چین دایە؟، شۆڕشی سێیەمی چین كە شی جینپینگ سەرۆكایەتی دەكات، گەورەترین پڕۆژەی ستراتیژی لە مێژوودا (پشتێن و ڕێگا- یەك ڕێگا و یەك پشتێن)، كە نزیكەی دوو لەسەر سێی ژمارەی وڵاتانی جیهانی لەخۆدەگرێ. شی جینپینگ و شۆڕشی سێیەمی چین دوای ئەوەی شی جینپینگ لە لایەن كۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چینەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو وەك سەرۆكی كۆماری میللی چین هەڵبژێردرایەوە، بەمەش بوو بە یەكەم سەرۆك كە لە دوای ما‌و تسی تۆنگ دامەزرێنەری كۆماری گەلی چین ئەم خولەی هەبێت، لە بیستەمین كۆنگرەی پارتی كۆمۆنیستی چین، شی جینپینگ بۆ خولی سێیەم وەك سكرتێری گشتی كۆمیتەی ناوەندی CPC هەڵبژێردرایەوە،.ئەم هەڵبژاردنە گوزارشت لە دیدگایەكی چینی دەكات، كە بەپێی ئەو دیدگایە بارودۆخی گشتی پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێز و سەركردایەتییەكی ناوازە هەیە، ئەوەی سیاسەت و دیدگای شی جینپینگ سەبارەت بە بنیاتنانی دەوڵەت جیا دەكاتەوە، دانانی خشتەی كاتیی وردە بۆ جێبەجێكردنی ئەو دید و سیاسەتانە . ئەمەش سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە نەبووە هۆی ئەوەی پەكین بگاتە ئامانجەكەی لە كاتی خۆیدا،هەروەها شی جینپینگ دیدگای خۆی بۆ تەواوكردنی بنیاتنانی سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەركە شەڕكەرەكانی لە ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام بدات، بە مەرجێك تا ساڵی 2027 ئەمە تەواو بێت كە هاوكاتە لەگەڵ سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای چین وكۆتایی هاتنی خولی سێیەمی سەرۆكایەتی شی جینپینگ.بەهەمان شێوە بڕیاربوو ساڵی 2049 بۆ تەواوكردنی بنیاتنانی دەوڵەتی چین وەك دەوڵەتێكی مۆدێرن و بەهێز، بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە. شی جینپینگ تەواوبوونی بنیاتنانی دەوڵەت گەڕانەوەی تایوان بۆ وڵاتی (دایك –چین) بەپێویستی حەتمی دەزانێت ، ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەم بەروارە زۆرترینە بۆ ئەوەی تایوان لە چین بە جیا بمێنێتەوە، ڕەنگە ئەمە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ما‌و تسی تۆنگ دامەزرێنەری كۆماری گەلی چین، كاتێك پرسیاری لەبارەی تایوانەوە لێكرا وتی: بە ناچاری تایوان دەگەڕێتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەوە سەد ساڵی پێبچێت. شی جینپینگ هەوڵیداوە خۆی لە مێژووی چیندا وەك سەركردەی شۆڕشی سێیەمی چین تەرخان بكات، بەجۆرێك كە شۆڕشی یەكەم لەلایەن ما‌و تسی تۆنگەوە سەركردایەتی كرا كە كۆتایی بە شەڕی ناوخۆی چین هێنا و كۆتایی بە (سەدەی شەرمەزاری چین)، هێنا كە سەدەیەك بوو كە تیایدا چین خراپترین بارودۆخی بەسەردا سەپێندرا لەلایەن لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی. سەبارەت بە شۆڕشی دووەمیش، پێشەنگی سیاسەتی چاكسازی و كراوەیی لە چین، دێنگ شیاوپینگ ، لە ساڵی 1978 سەركردایەتیی كرد، سەرهەڵدانی چینی مۆدێرن دامەزراند و شۆڕشی پیشەسازیی تێدا بەدەستهێنا، دەرگای بۆ پیشەسازی ڕۆژئاوا كردەوە ڕوو لە چین بكەن و سوودمەندبوون لە كارە هەرزانەكان و باجی كەم. دێنگ شیاوپینگ توانی، لە ڕێگەی ئەمەوە، هەلی كار بۆ چینییەكان دەستەبەر بكات، پاشان چینییەكان توانیان ئەو ئەزموونە ڕۆژئاواییانە بەرهەمبهێننەوە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەكانی خۆیان، سەبارەت بە شۆڕشی سێیەم كە شی جینپینگ سەرۆكایەتی دەكات، گەورەترین پڕۆژەی ستراتیژی لە مێژوودا (" پشتێن و ڕێگا")، كە نزیكەی دوو لەسەر سێی ژمارەی وڵاتانی جیهانی لەخۆگرتووە تا ئەمڕۆ. ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە چین لە سەردەمی شی جینپینگ نەك تەنها ببێتە یاریزانێكی سەرەكی، بەڵكو گەورەترین یاریزان لە مێژوودا. ئەوەی كە شی جینپینگ وەك "شانشینی ناوەڕاست" ناوی دەبا، ئەمەش لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەو بۆ مێژوو و خۆشەویستی و ڕق و كینەی بۆی لە هەمان كاتدائەو ئەو مێژووەی خۆشدەوێت كە چین لەڕێگەی ئەو پێگەیەی كە شایەنییەتی لە جیهاندا چێژی لێ وەرگرتووە، هەروەها ڕقی لەو مێژووە دەبێتەوە كە چین تێیدا چەوسێنرایەوە و پاشەكشەی لێكرا، بۆیە ئەو قۆناغە بە “نائاسایی مێژوویی” ناودەبات، كە دەبێت ڕاست بكرێتەوە بۆ ئەوەی چین بتوانێت ئەو هەڵوێستە وەربگرێت كە شایەنیەتی، بەپێی ئەم تێڕوانین و ئەو بارودۆخە گشتیەی كە چین چاوەروانكراوە تووشی بێت، پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێز و كەسایەتییەكی ناوازە هەیە، بەتایبەتی كە پەكین چارەسەركردنی ژمارەیەك لە فایلە ناوخۆییەكانی تەواو كردووە، چەرخی بەرهەمهێنان گەڕاوەتەوە سەر كارەكەی و ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەڵگیراون.چین خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە دەرەكییەكان، و ئەو تەحەدایە گەورانەی كە ڕووبەڕووی چین دەبێتەوە لە ڕێنێسانسەكەیدا ئامادەكردووە سەركەوتنی پەكین لە نزیككردنەوەی دیدگاكانی نێوان سعودیە و ئێران كە لێكەوتەی ئەرێنی گەورەی دەبێت بۆ داهاتووی ناوچەكە و جیهان ڕێگە بۆ پەكین دەكاتەوە ڕۆڵێكی زیاتر لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بگێڕێت، بەتایبەتی كە چین پەسەندترین وڵاتە لەلایەن ژمارەیەك وڵاتی جیهانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتە ڕوون و پرەنسیپییەكانی، كە بیرۆكەی "پشتبەستن" لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەبری "تیۆری واقیعی" ، پێدەچێت تێوەگلانی چین لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە نێودەوڵەتییەكان لەڕووی سیاسەتی دەرەوەی پەكینەوە ناونیشانێك بۆ قۆناغی داهاتوو پێكبهێنێت، دەستپێشخەرییەكانی چین بۆ چارەسەركردنی پرسی فەڵەستین، دۆزینەوەی ڕێگاچارە كۆتاییهێنان بە شەڕ لە یەمەن، كار بۆ كۆتاییهێنان بە ئالۆزیەكانی سوریا، و دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ دەربازبوون لە شەڕی ئۆكرانیا و فایلەكانی تر، كلیل دەبێت بۆ ڕاگەیاندنی خواستی چین بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی خۆی وەك زلهێزێك و ئامادەیی بۆ هەڵگرتنی خەرجییەكانی سەركردایەتی جیهانی، ئەگەر پێویست بوو. كورد لە پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا یاخود ڕێگای ئاورێشمی نوێ بە دوو بەشی كوردستان ( ئێران -بەشی رۆژهەڵاتی كوردستان و توركیا - باكوری كوردستان)،دا تێپەڕ دەبێت، ئەگەر هەرێمی كوردستانی عێراق هەوڵ بدا بكەوێتە سەر نەخشەی ڕێگای ئاورێشمی نوێ پێگەی كورد لەرووی جیۆپۆلەتیكەوە بەهێز دەكاو هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەوێتە سەر شاڕێگەی بازرگانی جیهانییەوە و لەوكاتەدا بۆ سەقامگیری جیهانی پێویست دەكا هەرێمی كوردستانی عێراقیش پارێزراو بێت،بۆ ( ئێران -بەشی رۆژهەڵاتی كوردستان و توركیا - باكوری كوردستان)،یش بە هەمان شێوە. شنگال و پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی نوێ رۆژئاوای كوردستان و شنگال گرینگیەكی گەورە و ستراتیژیان دەبێت لە پرۆژەی (پرۆژەی پشتێن و ڕێگا- ڕێگای ئاوریشمی نوێ),رۆژئاوای كوردستان و شنگال دەبنە چەقی پرۆژە گەورە ئابورییەكەی چین گرینگی رۆژئاوای كوردستان بەجۆرێكە كە دەبێتە پردی بەستنەوەی چین - ئێران بە دەریای سپی ناوەڕاست واتە بەندەری خومەینی و لازقییە، شنگالیش چەقی (پرۆژەی یەك ڕێگا و یەك پشتێنی چین)ە بەجۆریك شنگال ستراتیژیترین خاڵی پرۆژەكەی چینە و ڕۆژهەڵاتی جیهان بە ڕۆژئاوای جیهانەوە دەبەستێت.ئەوەی كە جێگەی سەرنجە لەم پرۆژەیەدا (پرۆژەی یەك ڕێگا و یەك پشتێنی چین), حكومەتی عێراق دەیەوێت هەرێمی كوردستانیش بخاتە دەرەوەی ئەو پرۆژە گەورەیەی چین لە خاڵی رەبیعەوە هەرێمی كوردستان دەكرێتە دەرەوەی ئەو پرۆژەیەوە لەلایەن عێراقەوە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان هەژموونی بەسەر شنگالدا لەدەستداوە.هاوشێوەی پرۆژەی ( ئۆڤاكۆی – رێگای گەشەپێدان _ كە جگە لە ئامانجە ئابورییەكانی عێراق ئامانجێكی تری كەنارخستنی هەرێمی كوردستان لە پلانی نوێی پەرەپێدان لە عێراق كە لە رووی ئابوورییەوە پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)ی ژێرخانی ئابووری عێراق، ئەم رێگایە بە تەواوی خاكی عێراقدا تێدەپەڕێت و بەندەری گەورەی فاو لە كەنداو لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە دەبەستێتەوە بە توركیا، ئەم رێگایە كە ناسراوە بە ( ئۆڤاكۆی - رێگای گەشەپێدان) بەجێبەجێكردنی پرۆژەی خاڵی سنووریی ئۆڤاكۆی-رێگای گەشەپێدان) ,گەورەترین مەترسی رووبەرووی كوردستانی عێراق و باكوری سوریا دەبێتەوە,توركیا و عێراق بە پرۆژەی دەروازەی سنووری ئۆڤاكۆی, دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل كەم بایەخ دەكەن كەسەرچاوەی سەرەكی و گرینگی كوردستانی عێراقە. هاوكات ئەو بازرگانیە نافەرمیانەی كە لەنێوان كوردەكاندا ئەنجام دەدرێن لە هەرێمی كوردستان و باكوری سوریا، بەفەرمی كۆنترۆڵ دەكرێن و گرێدانی ئابووری نێوان كوردەكان لەناو دەبرێن.
چيرۆکی ئەو کچە خوێندکارەی لە گەورەترین ناوەندی جیهانەوە شەڕ بۆ مافەکانی کورد دەکات ئامادەکردنی: گۆران دوکانی ـ ئەمەریکا "دەلال کێیە؟" کچە خوێندکار دەلال حەسەنی تەمەن 19 ساڵ لە باوکێکی عەرەب و دایکێکی کورد لەشاری شیکاگۆی ئەمەریکا لەدایک بوە، لەئێستادا خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی ئەدەب و مێژووە لە زانکۆی هارڤەرد، لەم چاوپێکەوتنەدا دەلال باس لەوە دەکات کە خولیای نوسین و داکۆکیکردنە لە مافەکانی مرۆڤ، ئەو خەونەکانی هێندە زۆرن بۆیە هەندێکجار وەک شاعیرێک دەردەکەوێت بە نوسینی شیعری نەتەوەیی، هەندێک جاریش وەک میدیاکارێک و چالاکوانێک دەردەکەوێت بەچاوپێکەوتنەکانی لە میدیا ئەمریکیەکاندا ئەمە جگە لەوەی دەلال سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی خوێندکاریی بووە و لە ئێستاشدا نوسەرە لە ڕۆژنامەیەکی زانکۆی هارڤەرد. "دەربارەی زانکۆی هارڤەرد" زانکۆی هارڤەرد Harvard University دەکەوێتە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماسەچوتس_ئەمەریکا، هارڤەرد لە 8ی سێپتەمبەری 1636 دامەزراوە و تاکو ئێستا گەورەترین و گرانترین زانکۆیە لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا، داهاتی زانکۆی هارڤەرد 5.84 ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا، تێچووی خوێندن لە زانکۆی هارڤەرد لە کۆلێژێکەوە بۆ کۆلێژێکی دیکە جیاوازە بەڵام بە گشتی چوار ساڵی تێچووی خوێندکارێک بە هەموو خەرجییەکانەوە 334,152$ دۆلارە، بە پشتبەستن بە دوا داتای ساڵی خوێندنی 2022-2023ی زانکۆی هارڤەرد. چەندین سەرکردەو کەسایەتی بەناوبانگی جیهان بڕوانامەی زانکۆی هارڤەردیان بەدەستهێناوە، لەوانە هەشت سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و دەیان شاعیر‌و فەیلەسوف و سیاسەتمەدارو گەردوونناس و دادوەرو یاساناس و کۆمەڵناس و تەلارسازو وەرزشەوان و هونەمەندو ئەستێرەی سینەمایی لەگەڵ چەندین گەورە ملیارد لێری جیهانی، دەلال کە لە ئێستادا خوێندکاری هەمان زانکۆیە بەتەواوی بڕوا بەخۆبونەوە گووتی "ئاواتمە بە هەمان شێوەی ئەو کەسایەتیە ناودارانەی کە بڕوانامەی زانکۆی هارڤەردیان بەدەستهێناوە لە ئایندەدا هەمان ناوبانگ بۆ خۆم و نەتەوەی کورد بەدەست بێنم". "لە هارڤەرد خوێندنەکەی بێ بەرامبەرە" ساڵانە زانکۆی هارڤەرد وەک زۆربەی زانکۆکانی دیکە لەڕێگەی پڕۆگرامی بەخشیشی خوێندن Scholarship هەروەها چەند پرۆگرامێکی دیکەی جیاوازەوە هاوکاری و لێخۆشبوونی تێچووی خوێندنی کۆی کۆلێژەکانی بۆو خوێندکارانە ئامادە دەکات کە لە قۆناغی ئامادەیی High School پلەی بەرز بەدەست دێنن و خوێندکاری زیرەکن و شایستەن بەو لێخۆشبونانەی زانکۆی هارڤەرد، دەلال یەکێکە لەو خوێندکارە ئاست بەرزو شایستانەی بەهۆی زیرەکی و لێهاتویی لە خوێندنی قۆناغی ئامادەیدا هەر چوار ساڵی خوێندنەکەی لە زانکۆی هارڤەرد بەخشراوە و بێ بەرامبەرە کە لەئێستادا دەلال قۆناغی دووەمی بەشی ئەدەب و مێژووە لە زانکۆی هارڤەرد، بەنیازیشە لەدوای ئەو چوار ساڵە بۆ بەشی یاسا نێودەڵەتیەکان بخوێنێت لە هەمان زانکۆ‌دا. "دەلال، نەوەیەک لە کیمیای و دوکەڵ" شیلان عەلی دايکی دەلال خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدە، عەلی فەتاحی باوکی شیلان ئەندامی ڕێکخستنە نهێنیەکانی حیزبی شیوعی بووە، لە ڕۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا شەهید دەبێت، شیلان و خوشک و براکەی بەناوەکانی بەهرەو ئالان هەرسێکیان لە کەسوکارەکەیان دادەبڕێن و بە برینداری ڕوو دەکەنە ووڵاتی ئێران تاکو ساڵی 1992 لە کۆچ ڕەوەکەدا لەگەڵ کەسوکارەکەیان یەکدەگرنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان و لەشاری سلێمانی نیشتەجێ دەبن، لە ساڵی 1998دا ڕوو دەکەنە ووڵاتی سوریا دوای سێ ساڵ مانەوەیان لە سوریادا لە ساڵی 2001دا بەڕێدەکەون بۆ وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو لەشاری شیکاگۆ دەگیرسێنەوە، شیلانی دایکی دەلال لەساڵی 2003دا لەگەڵ هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب خەڵکی شاری جەبلەی سوریا بە ناوی مازن حەسەن هاوسەرگیری دەکات و لەساڵی 2004دا دەلال لەدایک دەبێت. "باوکە عەرەبەکەی هاندەرێتی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد" کەم تا زۆر کەسانێکی ڕەگەز پەرست هەن لەناو زۆربەی نەتەوە جیاجیاکانی جیهاندا بەگشتی و نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕەست بە تایبەتی وە بە پێچەوانەشەوە کەسانێک هەن بڕوایان بە پێکەوە ژیان و برایەتی گەلان هەیە، دەلال ئەگەرچی باوکی بە ڕەگەز عەرەبە بەڵام وەک دەلال و دایکی دەڵێن "یەکێک لە پاڵپشتە هەرە سەرسەختەکانی دەلال باوکێتی کە هەمیشە هانی دەدات داکۆکیکارێکی سەرسەختی نەتەوە بێ ناسنامەو بێ دەوڵەت و بێ پشتوپەناکەی دایکی بێت" هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی دەلال لە تەمەنی منداڵیەوە هەستی کوردبوون و نیشتیمان پەروەری بۆتە خەمێکی گەورە بۆی "جلی کوردی و ئاڵای کوردستان و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزە جۆراوجۆرەکانی کورد لە ئەمەریکا لایەن دەلالەوە بە هاوکاری و پاڵپشتی باوکە بە ڕەگەز عەرەبەکەیەتی". "دەلال شەڕ لەسەر ناوی (ژینا) دەکات" لە دوتوێی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دامەزراوەی مەلالە فاوندەیشندا، لە ژێر ناونیشانی (ژنانی کورد لە پێشڕەوی شۆڕشدان لە ئێران) دەلال وێڕای ئەوەی باس لە داگیرکاری سەدان ساڵەی کوردستان دەکات لە لایەن دەسەڵات و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا هاوکات باس لە ئازایەتی و خەباتی بەردەوامی ژنانی کورد دەکات، دەلال لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژە بە بابەتێکی خۆی دەکات کە لە ڕۆژی 2ی نۆڤەمبەری 2022دا لە ڕۆژنامەی (زە هارڤەرد کریمزن)دا بڵاوی کردۆتەوە، لەو نوسینەیدا بە وردی باس لە سەرهەڵدانەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینی دەکات لە ئێران و نیگەرانیەکانی خۆی لە دوو بابەتدا چڕ دەکاتەوە لەسەر گۆڕینی ناوی ژینا بۆ مەهسا و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان و کپ کردنەوەی دەنگی کوردەکان لەو شۆڕشەی ئێران‌دا، دەلال لەو نوسینەیدا کە لەژێر ناونیشانی (ژینا ئەمینی ژنێکی کوردی وەک من بوو) بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: "لە کاتێکدا من هەمیشە لەگەڵ ئێرانییەکان دەبم لە وەستانەوە دژی ئەم دەسەڵاتە، بەڵام ناتوانم هەست بە توڕەیی و ناڕەزایی بەرامبەر سڕینەوەی دەنگی کورد لەم بزووتنەوەیەدا نەکەم" هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات "هەر لە تەمەنی گەنجیەوە ژنانی کوردی وەک من بەم دەستەواژە بەهێزە ئاشنا دەبن (ژن، ژیان، ئازادی) خێزانەکانمان فێرمان دەکەن کە ئەم دەستەواژەیە بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی ڕزگاریخوازانە لە دژی ئەو زلهێزانەی کە داگیرمان دەکەن، ئەم دەستەواژەیە لە لایەن خەباتکارانی بەرخۆدانی کوردی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە داڕێژراوە. ئەوان فێرمان دەکەن کە ئێمەش، بەشێکین لەو بزووتنەوەیە بۆ زێدی خۆمان؛ بۆ ژن و ژیان و ئازادی". دوای وەرگێڕانی ئەو دەستەواژە شۆڕشگێڕییە لە کوردییەوە بۆ فارسی (زن، زندگی، آزادی) دەلال توڕە دەکات و دەڵێت "بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی کوردایەتی ژینا و کاریگەرییەکانی لەسەر مردنی، ئەم دەستەواژەیە شتێکی وێرانکەرە. ئەو دەستەواژەیەی لەگەڵیدا گەورە بووم، ئەو دەستەواژەیەی کە یارمەتیدام پەیوەندیم بە میراتی کوردایەتییەوە ببەستمەوە، لێم سەندرایەوە – لە ئێمە. زۆر کەس تا ئەو کاتەی بە زمانی فارسی، لە مانشێتەکاندا وەک بەشێک لە بزووتنەوەی (بۆ ژنانی ئێران) نەیانبینیبوو، هەرگیز ناوی (ژن، ژیان، ئازادی)یان نەبیستبوو. دەلال لە کۆتای چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ دەزگای مەلالە فاوندەیشندا شیعرێکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ ژینا ئەمینی نوسیوە لەژێر ناونیشانی (کوردستانی ژینا). "لە 15 ساڵیدا سەرنووسەری ڕۆژنامە بووە" دەلال جگە لەوەی چەندین بابەتی لە ڕۆژنامە ئەمەریکیەکاندا بڵاوکردۆتەوە کە دیارترینیان چاوپێکەوتنێکی ناوبراوە لەگەڵ ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریکی (شیکاگۆ تریبیون) هەروەها لەگەڵ میدیاکانی ۆڵد شیکاگۆ، دەیلی هێڕڵد، سکاڵر پرۆگرام، مەلالە فاوندەیشن و چەند میدیایەکی تردا بابەتەکانی بڵاو کردۆتەوە، لە ئێستاشدا نوسەری ڕۆژنامەی زە هارڤەرد کریمزنی زانکۆی هارڤەردە، هەروەها پێشتر کاتێک تەمەنی تەنها 15 ساڵ بوو سەرنووسەری ڕۆژنامەی خوێندکارانی ئامادەیی مەین ئیست بوو لە شارۆچکەی پارک ڕیج کاتێک کە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوو لەو قوتابخانەیەدا. "چاوپێکەوتن لەگەڵ هیلەری کڵنتن دەکات" ئارەزووی دلال بۆ جیهانی ڕۆژنامەگەری و سیاسەت وای لێکرد چاوپێکەوتن لەگەڵ هیلەری کڵنتن ئەنجام بدات، دوای ئەوەی هیلەری کڵنتن، سیناتۆر و خانمی یەکەمی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا و کاندیدی پێشوی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی 11ی ئۆکتۆبەری 2019 سەردانی کۆمەڵەی مێژووی پارک ڕیچ دەکات کە بریتیە لە (ژنانی پێشەنگی پارک ڕیچ) ئەم چالاکییەی هیلەری کڵنتن وەک یەکەم نمایشی فیلمی "Dare To Dream" بوو، کە فیلمێکی دیکۆمێنتارییە و ماوەکەی 14 خولەکەو باس لە ژیانی هیلەری دەکات کە لە پارک ڕیج گەورە بووە و هاوڕێ و هاوپۆلەکانی لە قوتابخانەکانی مەین ئیست، مەین ساوس، ئیمێرسن و فیڵد بەشدارن. لەناو هەموو خوێندنگەکانی پارک ڕیچی نزیک شاری شیکاگۆدا دوو خوێندکار هەڵدەبژێرن چاوپێکەوتن لەگەڵ هیلەری کڵنتندا ئەنجام بدەن کە یەکێک لەو خوێندکارانەی خوێندنگەی مەین ئیست دەلال دەبێت، دەلال ئاماژە بەوە دەکات "زۆر ئامانجی بوو لەو چاوپێکەوتنەدا چەند پرسیارێک دەربارەی دۆزی کورد لە هیلەری کڵنتن بکات بەڵام لەلایەن بەرپرسانی خوێندنگەکەیەوە ئاگادار کراوەتەوە پرسیارەکانی تەنها لە چوارچێوەی ئەو کورتە فیلمەدا بێت کە لەسەر ژیانی هیلەری دروستکراوە". "بەنیازە خۆی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا کاندید بکات" وەک کچە خوێندکارێکی زیرەک و خاوەن ئەزموونی قۆناغی ئامادەی خوێندنگەی مەین ئیست و سەرنووسەری ڕۆژنامەی خوێندنگەکەیان و ئەو چاوپێکەوتنەش کە لەساڵی 2019دا لەگەڵ هیلەری کڵنتندا ئەنجامیدابوو، شیکاگۆ تریبیون چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەلالدا ئەنجام دەدەن، لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکانی ڕۆژنامەکەدا دەلال بەوپەڕی ئازایی و بڕوابەخۆبونەوە دەڵێت: "دەمەوێت بچمە قوتابخانەی یاسا و ببمە پارێزەری مافی مرۆڤ. ئەوە دەبینم کە پیشەکەم بەرەو ئەوێ دەڕوات. من دەمەوێت لە داهاتوودا خۆم بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید بکەم. بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ئەوە خەونی منە، دەمەوێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ووڵات دروست بکەم، لە ئۆفیسی ئۆڤاڵدا Oval Office زۆر پرس هەیە کە پێویستە گرنگیان پێ بدرێت بەڵام لەبەرچاو ناگیرێن.
درەو: وەفدی هەرێمی كوردستان لە دانوستانەكانی بەغداددا شكستی هێناو "بەغداد مامەڵەی پارێزگایەك لەگەڵ هەرێم دەكات"، بەڵام دەیان پۆستی باڵا لە بەغدا لە پشكی كوردەو لەو پرسەدا رۆڵیان نیە، سەرۆك كۆمارعێراق، جێگری سەرۆكی پەرلەمان عێراق، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چوار وەزیر و بریكاری وەزارەتی نەوت و دارایی (63) پەرلەمانتار و دەیان بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزیر لە پشكی كوردن. پۆستەكانی كورد لە بەغداد: • لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق • شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان • فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە • خالید شوانی وەزیری داد • بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە • نزار ئامێدی وەزیری ژینگە • مەسعود حەیدەر بریكاری وەزیری دارایی • عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت • 31 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی • 18 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی • 9 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ • 4 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو • 1 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ • كۆی گشتی 63 پەرلەمانتاری كورد • دەیان سەرۆكی دەستەو بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار لایەنە كوردییەكان لەكاتی دابەشكردنی پۆستەكانی پشكی كورد لە بەغداد، چەندین مانگ ململانێ و ناكۆكیی و شەڕی پۆستەكان دەكەن، لە كاتی قەیران و درووستبوونی كێشەو ناوكۆكی ئەو پۆستانە هیچ رۆڵێكیان نیە. لە كاتێكدا كورد بە چەندین پۆست بەشدارە لە حكومەتی عێراق و (63) پەرلەمانتاری هەیەو پۆستی باڵای سەرۆك كۆماری بەدەستەوەیە، بەڵام وەفدی هەرێمی كوردستان دوای (19) جار سەردانی بەغداد، دەڵێن: گفتوگۆكان بێئەنجامبوون و بەغداد وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات". تا ئێستا پەیوەندییەكی روون و درووست نیە لە نێوان وەفدی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغداد، زۆر جار نوێنەرانی كورد لە بەغداد دەڵێن"لە میدیاكانەوە دەیزانین كە وەفدی هەرێم لەبەغدادن" هیچ تەنسیق و هەماهەنگییەك نیە لە نێوانیان، سەرەڕای ناكۆكی نێوان لایەنە كوردییەكان كە پێگەی هەرێمی بەتەواوی لە بەغداد لاواز كردووە. پشكی هەرێم بەشێكی زۆری دەچێت بۆ دەزگا و سەرۆكایەتیانەی كە لە دەستی كوردان: - مانگانە (9 ترلیۆن‌و 976 ملیار) دینار خەرجی فیعلی عێراقە (مانگی حوزەیران وەك نمونە وەرگیراوە)، ئەمە دوای دەركردنی خەرجی سیادی كە (2 ترلیۆن‌و 975 ملیار) دینارە لەگەڵ دەركردنی خەرجی حاكیمە كە بڕی (2 ترلیۆن‌و 280 ملیار) دینارە. - ئەوەی وەكو خەرجی فیعلی مانگانە بۆ عێراق دەمێنێتەوە بڕەكەی (4 ترلیۆن‌و 721 ملیار) دینارە، رێژەی (12.67%)ی ئەم پارەیە پشكی هەرێمی كوردستانە. - بەپێی ئەم هاوكێشەیە هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی (598 ملیار) دیناری لە خەرجی فیعلی عێراق بەردەكەوێت. خەرجی سیادی كۆی گشتی خەرجی سیادی لە بودجەی عێراقدا بڕەكەی (58 ترلیۆن‌و 294 ملیار) دینارە دیارترین ئەو پارانەی كە لەم خەرجییەدا لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت بریتی‌یە لە: • بڕی (3 ترلیۆن‌و 876 ملیار) دیناری پارەی تەرخانكراو بۆ كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان (بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە) • بڕی (288 ملیار‌و 304 ملیۆن) دیناری تەرخانكراوی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ موچەی پێشمەرگە • خەرجی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە پشكی كوردەو ئێستا (لەتیف رەشید) سەرۆك كۆماری عێراقە، خەرخی تەرخانكراو بۆ ئەم سەرۆكایەتییە لەچوارچێوەی خەرجی سیادیدا كە لە پشكی هەرێمی كوردستان بڕدراوە، بۆ یەك ساڵی دارایی بڕی (94 ملیار‌و 200 ملیۆن) دینارە، ئەم پارەیە بۆ خەرجی موچە‌و بەكاربردنی سەرۆك كۆمار‌و موچەی لیواكانی سەرۆكایەتی كۆمار تەرخان دەكرێت كە كوردن‌و سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تەنیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەو پارەی بۆی تەرخانكراوە بڕی زیاتر لە (25 ملیار‌و 827 ملیۆن) دیناری خەرجكردووە. • پەرلەمانی عێراق یەكێك لەو دامەزراوە فیدراڵییانەی ترە كە لەچوارچێوەی خەرجی سیادیدا، پارەی لە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ بڕدراوە، تێكڕای خەرجی پەرلەمانی عێراق بۆ یەك ساڵی دارایی لە یاسای بودجەدا بە بڕی زیاتر لە (418 ملیار‌و 872) دینار دیاریكراوە، 63 پەرلەمانتاری كورد‌و (شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی كورد لە بەشێكی ئەم پارەیە سودمەند دەبن لەرێگەی موچە‌و تەرخانكراوی ترەوە، تاوەكو نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق لە كۆی ئەو پارەی بۆی تەرخانكراوە، تەنیا بۆ خەرجی بەكارخستن زیاتر لە (267 ملیار‌و 600 ملیۆن) دیناری خەرجكردووە. • سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش خەرجییەكانی لەچوارچێوەی سیادیدا دانراوە‌و هەرێمی كوردستان لەم خەرجییەشدا پشكێكی تری لێبڕاوە، تێكڕای خەرجی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی ساڵێكی دارایی، لەیاسای بودجەدا بە بڕی زیاتر لە (ترلیۆنێك‌و 228 ملیار) دینار دیاریكراوە، چوار وەزیری كورد كە دوانیان یەكێتیی‌و دوانیان پارتین‌و یەكێكیان (فوئاد حسێن) جێگری سەرۆك وەزیرانە، لەرێگەی موچە‌و تەرخانكراوی ترەوە لەم پارەیە سودمەند دەبن، تەنیا لە مانگی شەشی ئەمساڵدا خەرجی بەگەڕخستنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕی (522 ملیار) دینار بووە. • وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە وەزیرەكەی كوردە (فوئاد حسێن)، خەرجییەكانی لەناو چوارچێوەی خەرجی سیادی دانراوە‌و لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت، خەرجی ئەم وەزارەتە بۆ ساڵێكی دارایی لە یاسای بودجەدا بە بڕی (837 ملیار‌و 318 ملیۆن) دینار دیاریكراوە، واتا ئەم وەزارەتە مانگانە نزیكەی (70 ملیار) دینار لە بودجەی گشتی عێراق دەبات. راپۆرتی پەیوەندیدار هەرێم دانوستانی یاسایی دۆڕاند، دانوستانی سیاسی دەكات؟
درەو: گۆڤاری ( THE NATIONAL INTEREST)ی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن (شاد شێركۆ) ئامادەكراوە: 🔹لەدیدی ئەنقەرەو تارانەوە, دەبێت هەرێمی كوردستان والێبكەن سەربەخۆیان بێت یان لاوازبێت. 🔹هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر كوردستان, ئاماژە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ دەكات لەپەیوەندییەكانیان و, ئەگەری بوونی رێككەوتنێكی نهێنی نوێ, بۆ هاوكاری و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری كورد لە عێراق. 🔹گرنگە پێشهاتە سیاسییەكانی ئەم دواییە لەبەرچاو بگیرێت, بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری چڕكردنەوەی هێرشەكانی توركیا بە فرۆكەی بێفرۆكەوان لەناوچەی سلێمانی و نزیك لە سنوری ئێران بە دیاریكراوی. 🔹لە مانگی نیسانی (2023)دا, ئەنقەرە فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج, كە ئەمە هێرشێكی بێوێنەبوو, هێرشەكانی ئەم دواییەش ئەو ناوچانەی كردووەتە ئامانج, كە شوێنی نیشتەجێبونی چڕی دانیشتوانە. 🔹لەسەرەتای دروستبونیەوە, كوردستانی عێراق لەڕووی سیاسیەوە دابەشبووە, لەنێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری ركابەری یەكدا, لەپێناو پاراستنی پەرژوەندییە تایبەتەكانیان, بە تایبەت لە جەنگی ناوخۆی ساڵی (1994-1998), پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەنقەرە, لەبەرامبەردا, یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەرەی ئێران راوەستاوە. 🔹لە ئەنجامی ئەو جەنگە, ئەنقەرەو تاران كاریگەرییەكی گەوەیان هەیە بەسەر سیاسەتی كوردی عێراقەوە, سلێمانی بووە جێی بایەخی ئەنقەرەو تاران ماوەیەكی زۆرە هەوڵدەدات روبەڕوی هەژموونی توركیا ببێتەوە, لەهەمان كاتدا, ئەنقەرە هەمان شتیكردووە لە دهۆك و هەولێر. 🔹لەگەڵ ئەوەی توركیا‌و ئێران نەیاری یەكن, بەڵام هەرگیز كێبڕكێی نێوان نەگەیشتووەتە ململانێی راستەوخۆ, لەبری ئەوە هەردوو وڵات لەڕێی هێزی بەكرێگرتەوە شەڕی یەكیان كردووە. 🔹زیادبوونی هێرشەكانی ئەنقەرە لەناوچەی هەژموونی تاران, شاهیدی ئەو راستییە كە كێبڕكێی هەرێمی لەنێوان توركیا‌و ئێران لاوازبوە, لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابورییەكانیان. 🔹پێداویستی زۆری ئەنقەرە بە نەوت و غاز سروشتی لە ئێران, بزوێنەرێكی گرنگە بۆ هاوكاری توركیا‌و ئێران لەم دەیەیەی دوایدا. 🔹بەهۆی پشت بەستنی بە وزەی ئێران, بە تایبەتی غاز, ئەنقەرە هەوڵی نواندنی نەرمیدەدات لە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە ئێران. 🔹ئەنقەرە بەرژوەندییەكی جدی هەیە لەوەی رێگە لە تێكچوونی پەیوەندییەكانی بگرێت لەگەڵ ئێران و رێوشوێنێك بگرێتەبەر كە پاساو بدات بە تاران بۆ ئەوەی هاوكارییەكانی بۆ پارتی كرێكاران زیادبكات. 🔹هێرشەكانی ئێران بۆ ناو قوڵایی هەولێر بەشێوەیەكی مەترسیدار پەرەیسەند, قورسە بڕوا بەوە بكرێت كە ئەم دوو هێزە هەرێمایەتییە دەستوردان دەكەن بەشێوەیەكی ئاشكرا لەناوچەیەكی كێشە لەسەری وەك كوردستانی عێراق, بەبێ هیچ جۆرە رێككەوتنێك. 🔹لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دابەشبودا, یەك شت هەیە كە زۆرینەی وڵاتە ركابەرەكانی ناوچەكە لەسەری كۆكون, ئەویش ئەوەیە كوردستانی سەربەخۆ بیرۆكەیەكی خراپە. 🔹لە ئێستادا, ئەنقەرەو تاران گەیشتووەنەتە ئەو بڕوایەی دروستكردنی هەر ناوچەیەكی خۆ بەڕێوەبەری كوردی لەهەر ناوچەیەكی جیهان, بەتایبەت لەناوچەیەكی تایبەتی وەك عێراق, دەبێتە هۆی هاندانی جوڵانەوە كوردییەكان لەهەموو ناوچەكان, بۆیە ئەو دوو وڵاتە پێیانوایە, لێكەوتەكانی دروستبونی دەوڵەتێكی كوردی لە عێراق, قابیلی قبوڵكردن نییە.
(درەو): پشكی هەرێمی كوردستان لە رێژەی (47%)ی خەرجییەكانی عێراق دیاریكراوە، لەبەر ئەوەی (53%) خەرجییەكانی عێراق بۆ سیادی و حاكیمە دەڕوات، تێڕوانینی هەردوو حكومەتی عێراقی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێم لەبارەی یاسای بودجە لەڕووی یاسایی‌و ژمێریایییەوە هێندە لەیەكتر دوورە پێناچێت هەرگیز بگەنە رێككەوتن، بۆیە ئێستا پێشنیازی چارەسەركردنی ناكۆكییەكە دەكرێت لەڕێگەی دانوستانی سیاسییەوە، حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵ لەسەر چی ناكۆكن؟ وردەكاری لەم راپۆرتەدا. یەك بودجە‌و دوو تێڕوانینی جیاواز 26ی حوزەیرانی ئەمساڵ یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەسەرەتاوە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم گەشبین بوون بە یاساكە، وایان خەمڵاند بەپێی ئەم یاسایە مانگانە حكومەتی عێراق تەنیا بۆ موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و پێشمەرگە بڕی (906 ملیار) دینار بۆ هەرێم دەنێرێت‌و حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی خەرجی موچە مانگانە تەنیا پێویستی بە (6 ملیار) دیناری تر دەبێت. بەڵام كاتێك دانوستان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە لەنێوان حكومەتی عێراقی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، هەموو پێشبینییەكان ئاوەژوو بوونەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لەڕوانگەی خۆیەوە پشكی هەرێم لە بودجەدا ئەژمار دەكات، روانگەیەك بەتەواوەتی پێچەوانەیە لەگەڵ رونگەی وەفدی حكومەتی هەرێم‌و بڕە پارەیەك دەنێرێت كە بەشی خەرجی نیوەی موچەخۆرانی هەرێمیش ناكات. یاسای بودجە رێوشوێنی دیاریكردووە بۆ حاڵەتی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان هەرێم‌و بەغداد سەبارەت بە بودجە، بەپێی رێوشوێنەكە لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەت دەبێت لەدوای دروستبوونی كێشەكەوە لەماوەی 30 رۆژدا راپۆرتێك لەبارەی ناكۆكییەكانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەرزبكەنەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان بڕیاری كۆتایی بدات، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەم بڕگەی هەڵوەشاندەوە‌و دەسەڵاتی بڕیاردانی لە ناكۆكی نێوان هەرێم‌و بەغداد لە پەرلەمانی عێراق سەندەوە‌و بەخشی بەخۆی، واتا ئەگەر كێشە دروستبوو دەبێت لیژنە هاوبەشەكە راپۆرتەكەیان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزبكەنەوە. ئێستا ناكۆكییەكە لەنێوان هەولێرو بەغداد لەبارەی یاسای بودجە دروستبووە، بەوهۆیەوە فەرمانبەرانی هەرێم تائێستا موچەی مانگی تەموزو ئابیان وەرنەگرتووە، حكومەتی هەرێم هێشتا پەنای بۆ لیژنە هاوبەشەكە نەبردووە‌و رەنگە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم كێشەیە بچێتە ناو دانوستانی سیاسییەوە لەگەڵ لایەنە شیعەكانی عێراق. روانگەی هەرێم بۆ پشكی خۆی لە بودجەدا بەپێی لێكدانەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ماف‌و شایستەی دارایی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا، مانگانە بڕەكەی (ترلیۆنێك‌و 384 ملیار) دینارە. وەزارەتی دارایی هەرێم پێوایە، ئەگەر حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای خەرجی فیعلی مانگانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات، دەبێت مانگانە (ترلیۆنێك‌و 174 ملیار) دینار بۆ هەرێم بنێرێت. لێكدانەوەی عێراق بۆ پشكی هەرێم بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، روانگەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا كە بە وەفدی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە: • بەپێی یاسای بودجە مانگانە (598) ملیار دینار بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت بەمشێوەیە: - مانگانە (9 ترلیۆن‌و 976 ملیار) دینار خەرجی فیعلی عێراقە (مانگی حوزەیران وەك نمونە وەرگیراوە)، ئەمە دوای دەركردنی خەرجی سیادی كە (2 ترلیۆن‌و 975 ملیار) دینارە لەگەڵ دەركردنی خەرجی حاكیمە كە بڕی (2 ترلیۆن‌و 280 ملیار) دینارە. - ئەوەی وەكو خەرجی فیعلی مانگانە بۆ عێراق دەمێنێتەوە بڕەكەی (4 ترلیۆن‌و 721 ملیار) دینارە، رێژەی (12.67%)ی ئەم پارەیە پشكی هەرێمی كوردستانە. - بەپێی ئەم هاوكێشەیە هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی (598 ملیار) دیناری لە خەرجی فیعلی عێراق بەردەكەوێت. سەرباری ئەمە هێشتا حكومەتی عێراق ئامادە نییە بڕی (598 ملیار) دینارە مانگانە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە وەكو بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدی هەرێمیان وتووە، بەپێی یاسای بودجە دەبێت لەو (598 ملیار) دینارە، مانگانە ئەم پارانەی لێ دابشكێندرێت: • مانگانە (53) ملیار دیناری قەرزی بانكی بازرگانی (TBI) • مانگانە بڕی (50) ملیار دیناری قەرزی (400) ملیار دینارەكە (ئەمە تێكڕای بڕی ئەو پارانەیە كە بەر لە پەسەندكردنی بودجە حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی خەرجی موچەی فەرمانبەران بە قەرز لە حكومەتی عێراق وەریگرتووە‌و تێكڕای بڕی پارەكە 2 ترلیۆن دینارە) • مانگانە بڕی (65) ملیار دیناری رێژەی (50%)ی داهاتی دەروازە سنورییەكان (چونكە داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەرێم مانگانە بەبڕی 130 ملیار دینار خەمڵێندراوە‌و لەم داهاتە بەگوێرەی یاسای بودجە بەغداد رێژەی 50%ی دەبات) • كۆی گشتی لێبڕینەكان دەكاتە (168) ملیار دینار لە پشكی هەرێم دەبڕێت. بەم پێیە لەكۆی (598 ملیار) دیناری پشكی مانگانەی هەرێم لە خەرجی فیعلی عێراق، بڕی (430 ملیار) دیناری مانگانە بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەم بڕە پارەیە هێشتا نیوەی ئەو خەرجییەش نییە كە مانگانە حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان پێویستی پێیەتی كە بڕە (944 ملیار) دینارە. خەرجی حاكیمە‌و سیادی چییە؟ ئەوەی كاریگەری گەورەی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دروستكردووە، جیاكردنەوەی دوو جۆر خەرجی فیدراڵیە لە كۆی خەرجی فیعلی عێراق (خەرجی سیادی و حاكیمە) كە رێژەی 53%ی كۆی گشتی خەرجییەكانی عێراق پێكدەهێنێت، پشكی هەرێمی كوردستان لە رێژەی (47%) خەرجییەكانی عێراق دابین دەكرێت، ئەمەش لە رێژەی فیعلی هەرێمی كوردستان كەم دەكاتەوە. خەرجی حاكیمە بریتی‌یە لەو خەرجییانەی كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە بۆ هەموو پارێزگاكان بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە دابین دەكرێن‌و ئەم بوارانە دەگرێتەوە: • كۆبونی خۆراك (بڕەكەی بە تێكڕا بۆ یەك ساڵی دارایی بە زیاتر لە 3 ترلیۆن‌و 500 ملیار دینار ئەژمار كراوە، لەمە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 463 ملیار دیناری بەردەكەوێت). • خەرجی سكاڵاكانی ناكۆكی موڵك‌و ماڵ (تێكڕای ئەم خەرجییە لە عێراق بۆ ماوەی ساڵێكی دارایی بە بڕی 50 ملیار دینار دانراوە، 6 ملیار‌و 335 ملیۆن دیناری بەر هەرێم دەكەوێت) • خەرجی كڕینی دەرمان (تێكڕای ئەم خەرجییە بۆ ساڵێك بە بڕی زیاتر لە ترلیۆنێك‌و 651 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، لەمە هەرێمی كوردستان بڕی زیاتر لە 209 ملیار دیناری بەردەكەوێت • پاڵپشتی بۆ كڕینی بەرهەمی گەنم‌و جۆ (3 ترلیۆن‌و 500 ملیار دینار بۆ ئەم خەرجییە تەرخانكراوە، لەم بڕە 443 ملیاری بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت). • خەرجی هاوردەكردنی وزە (بڕی ترلیۆنێك‌و 129 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە لەماوەی ساڵێكدا، لەمە بڕی 143 ملیار دیناری بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت). • سەرژمێری گشتی دانیشتوان (100 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، بڕی زیاتر لە 12ی ملیاری بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە). • خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگان (بڕی 345 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، لەمە بڕی 43 ملیاری بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە). تێكڕای خەرجی حاكیمە بۆ ساڵێكی دارایی لە بودجەی عێراقدا بە بڕی (10 ترلیۆن‌و 438 ملیار) دینارە، لەمە بڕی (ترلیۆنێك‌و 322 ملیار) دیناری بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت، مانگی حوزەیران كە یاسای بودجە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن، حكومەتی عێراق بۆ ئەو مانگە خەرجی حاكیمەی بە بڕی (2 ترلیۆن‌و 280 ملیار) دینار دیاری كردووە، مەرج نییە بۆ مانگەكانی تر هەمان خەرجی حاكیمە هەبێت، چونكە بەپێی یاسای بودجە بە تێكڕا نابێت ئەم خەرجییە تا كۆتایی ساڵ لە بڕی (10 ترلیۆن‌و 438 ملیار) دینار زیاتر بێت. خەرجی سیادی كۆی گشتی خەرجی سیادی لە بودجەی عێراقدا بڕەكەی (58 ترلیۆن‌و 294 ملیار) دینارە دیارترین ئەو پارانەی كە لەم خەرجییەدا لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت بریتی‌یە لە: • بڕی (3 ترلیۆن‌و 876 ملیار) دیناری پارەی تەرخانكراو بۆ كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان (بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە) • بڕی (288 ملیار‌و 304 ملیۆن) دیناری تەرخانكراوی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ موچەی پێشمەرگە • خەرجی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە پشكی كوردەو ئێستا (لەتیف رەشید) سەرۆك كۆماری عێراقە، خەرخی تەرخانكراو بۆ ئەم سەرۆكایەتییە لەچوارچێوەی خەرجی سیادیدا كە لە پشكی هەرێمی كوردستان بڕدراوە، بۆ یەك ساڵی دارایی بڕی (94 ملیار‌و 200 ملیۆن) دینارە، ئەم پارەیە بۆ خەرجی موچە‌و بەكاربردنی سەرۆك كۆمار‌و موچەی لیواكانی سەرۆكایەتی كۆمار تەرخان دەكرێت كە كوردن‌و سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تەنیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەو پارەی بۆی تەرخانكراوە بڕی زیاتر لە (25 ملیار‌و 827 ملیۆن) دیناری خەرجكردووە. • پەرلەمانی عێراق یەكێك لەو دامەزراوە فیدراڵییانەی ترە كە لەچوارچێوەی خەرجی سیادیدا، پارەی لە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ بڕدراوە، تێكڕای خەرجی پەرلەمانی عێراق بۆ یەك ساڵی دارایی لە یاسای بودجەدا بە بڕی زیاتر لە (418 ملیار‌و 872) دینار دیاریكراوە، 63 پەرلەمانتاری كورد‌و (شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی كورد لە بەشێكی ئەم پارەیە سودمەند دەبن لەرێگەی موچە‌و تەرخانكراوی ترەوە، تاوەكو نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق لە كۆی ئەو پارەی بۆی تەرخانكراوە، تەنیا بۆ خەرجی بەكارخستن زیاتر لە (267 ملیار‌و 600 ملیۆن) دیناری خەرجكردووە. • سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش خەرجییەكانی لەچوارچێوەی سیادیدا دانراوە‌و هەرێمی كوردستان لەم خەرجییەشدا پشكێكی تری لێبڕاوە، تێكڕای خەرجی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی ساڵێكی دارایی، لەیاسای بودجەدا بە بڕی زیاتر لە (ترلیۆنێك‌و 228 ملیار) دینار دیاریكراوە، چوار وەزیری كورد كە دوانیان یەكێتیی‌و دوانیان پارتین‌و یەكێكیان (فوئاد حسێن) جێگری سەرۆك وەزیرانە، لەرێگەی موچە‌و تەرخانكراوی ترەوە لەم پارەیە سودمەند دەبن، تەنیا لە مانگی شەشی ئەمساڵدا خەرجی بەگەڕخستنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕی (522 ملیار) دینار بووە. • وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە وەزیرەكەی كوردە (فوئاد حسێن)، خەرجییەكانی لەناو چوارچێوەی خەرجی سیادی دانراوە‌و لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت، خەرجی ئەم وەزارەتە بۆ ساڵێكی دارایی لە یاسای بودجەدا بە بڕی (837 ملیار‌و 318 ملیۆن) دینار دیاریكراوە، واتا ئەم وەزارەتە مانگانە نزیكەی (70 ملیار) دینار لە بودجەی گشتی عێراق دەبات. خەرجی سیادی كە لە پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا بڕاوە، جگە لەو دامەزراوانەی لە سەرەوە باسكران، ئەم دامەزراوانەی تریش دەگرێتەوە‌و لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت: - ئەنجومەنی نوێنەران - سەرۆكایەتی كۆمار - ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران - دەستەی حەشدی شەعبی - وەزارەتی دەرەوە - دەزگای دژەتیرۆر - وەزارەتی بەرگریی - دیاریكردنی رێژەیەك لە تەرخانكراوی هێزی وشكانی سوپای عێراق لەبواری وەبەرهێنان‌و بەكارخستن بۆ هێزی پێشمەرگە بەگوێرەی رێژەی دانیشتوانی هێزی ناوبراو بەوپێیەی بەشێكە لە سیستمی ئەمنی عێراق - دادگای باڵای فیدراڵی - كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە خەرجی هەڵبژاردنەكانیشەوە - دەستەی لێپرسینەوە‌و دادەپەروەریی - دەستەی سكاڵاكانی موڵكایەتی جگە لە قەرەبووەكان - دەستەی عێراقی بۆ سەرچاوە تیشكدەرەكان - دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق - تێچووی دانوستان‌و داواكارییە یاساییەكان - پشكداری لە خەرجی وەبەرهێنانی نەوتی خاوی هەناردەكراو - خەرجی بەكاربردن لە وەبەرهێنانی نەوتی خاوی هەناردەكراو و گواستنەوەی لەلایەن هەرێمەوە - بڕی پشكدارییە عەرەبی‌و نێودەوڵەتییەكان - خەرجی رەوەنی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی‌و پاسپۆرت‌و مانەوە‌و فەرماندەیی هێزی سنور‌و پۆلیسی فیدراڵی - پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی‌و مانەوە لەنێویشیاندا كارتی نیشتمانی‌و فەرماندەیی هێزی سنور - ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی - پارەداركردنی هاوبەش - پرۆژەی بەندەرەكان - پرۆژەكانی هێڵی ئاسن - پرۆژەی پرد‌و سودی گشتی پرۆژەكانی بەڕێوەبردنی ئاسمانیی - پرۆژەی گرێبەستەكانی مۆڵەتپێدان - سودی سەر قەرزەكانی بانكی نێودەوڵەتی - سودەكان لەسەر قەرزی جایكا JICA - سودی سەر قەرزەكانی ئیتالیا - سودی قەرزی بانكی ئیسلامی بۆ پەرەپێدان - سودەكان لەسەر قەرزی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە - سودەكان لەسەر قەرزی كۆمپانیای ما بین النهرین-ی گشتی بۆ بازرگانی بنەتۆو - سودەكان لەسەر قەرزی ئەڵمانی KFW - سودەكان لەسەر قەرزی بانكی ژاپۆن بۆ هاوكاری نێودەوڵەتیی JBICی ژاپۆنی - سودەكانی لەسەر قەرزی سویدی - سودەكان لەسەر قەرزی چین - سودەكان لەسەر قەرزی سیمنسی ئەڵمانی - سودەكانی بیمەی هەناردەكردن - سودەكانی بیمەی سیادی - سودەكان لەسەر قەرزی فەڕەنسا - سودەكان لەسەر قەرزی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی - سودەكانی سەر قەرزی سعودیە - سودی سەر قەرزی ئیتالی SACE - سودی سەر قەرزی كوەیت - سودی سەر قەرزی ئەمریكا - سودی سەر قەرزی فەڕەنسا BPI - سود لەسەر قەرزی بەریتانیا UKEF - سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی كۆری - سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی هیندی - سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی ئەمریكی - سودەكانی سەر دووبارە پەیكەربەندی قەرزە دەرەكییەكان لەسەر وڵاتانی یانەی پاریس - سودەكانی سەر دووبارە پەیكەربەندی قەرزە دەرەكییەكان لەسەر وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریس - سودەكانی قەواڵەی سڕینەوەی قەرزی كەرتی تایبەت لە دەرەوە - سودی سەر شایستەكانی سندوقی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابوری - سودی سەر حەواڵە كۆنەكانی خەزێنە - سودی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی حەواڵەی پارەپێدانی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لەلایەن هەریەكە لە بانكی رەشید‌و رافیدەین‌و بانكی بازرگانی عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە - سودی حەواڵە داشكێندراوەكانی خەزێنە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی/ 2015و 2016 - سودی سەر قەرزی قەواڵەی دەرەكی- یۆریۆبۆند - سودی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی یەدەگی یاسایی لەلایەن بانكە حكومییەكان‌و بانكی بازرگانی عێراق بەپێی یاسای بودجەی ساڵی/ 2015 - پێدانەوەی قیستی حەواڵەكانی خەزێنەی كۆن - قیستی ئەو قەرزانەی كە لایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە بەخشراوە بەگوێرەی یاسای بودجەی 2015و 2016 - پێدانەوەی قیستی دووبارە پەیكەربەندی قەرزی دەرەوەی وڵاتانی یانەی پاریس - پێدانەوەی قیستی دووبارە پەیكەربەندی قەرزی دەرەوەی وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریس - پاكتاوی قەرزەكان لە دەرەوە، پاكتاوی خەختینەیی قەرزی بچوكی كەرتی تایبەت لە دەرەوە - پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی بانكی نێودەوڵەتیی - پێدانەوەی قیستی قەرزی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی لەوانە SDR - پێدانەوەی قیستەكانی قەرزی ئەمریكی - پێدانەوەی قیستەكانی قەرزی JICA، پێدانەوەی قیستی بیمە سیادییەكان - پێدانەوەی قیستی بیمەی هەناردەكردن - پێدانەوەی قیستی قەرزی ئیتالی - پێدانەوەی قیستی قەرزی سیمنسی ئەڵمانی - قەرزی بانكی ئیسلامی بۆ پەرەپێدان - پێدانەوەی قیستی قەرزی ئەڵمانی KFW - پێدانەوەی قیستی قەرزی سعودیە - پێدانەوەی قیستی قەرزی بەریتانی UKEF - پێدانەوەی قیستی قەرزی چین - پێدانەوەی قیستی قەرزی ئیتالی SACE - پێدانەوەی قیستی قەرزی JBICی ژاپۆنی - پێدانەوەی قیستی قەرزی سویدی - پێدانی شایستەی سندوقی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابوری - پێدانەوەی قیستی قەواڵە دەرەكییەكان - پێدانەوەی قەرزی سندوقی نێودەوڵەتیی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی - پێدانەوەی قەرزی كوەیت - پێدانەوەی قەرزی فەڕەنسی BPI - پێدانەوەی قەرزی فەرەنسی - پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی كۆری - پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی هیندی - پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی ئەمریكی - پێدانەوەی قیستی قەواڵە دەرەكییەكان بۆ سڕینەوەی قەرزەكان - پێدانەوەی قەرزی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە‌و كۆمپانیای ما بین النهرین بۆ بنەتۆو - پێدانەوەی قیستی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی یەدەگی یاسایی لەلایەن بانكە حكومییەكانەوە - پێدانەوەی قیستی قەواڵە خۆجێییەكان - قیستەكانی سەر حەواڵەی خەزێنە بەگوێرەی حەواڵەی پارەپێدانی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت لە هەریەكە لە بانكەكانی رەشید‌و رافیدەین‌و بانكی بازرگانی عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە‌و كرێی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەناردەكراوی گیارە
درەو: وەفدی بەغداد بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندووە لەو (598) ملیار دینارەی بۆ پشكی هەرێم دیاری كراوە، مانگانە (53) ملیاری قەرزی بانكی بازرگانی و (50) ملیار دیناری قەرزی (400) ملیار دینارەكەو (50%)ی داهاتی خاڵە سنورییەكانی لێدەبڕن، ئەوەی دەمێنێتەوە مانگانە دەكاتە (430) ملیار دینار كە دەینێرین بۆ هەرێمی كوردستان، بەو پێیەش حكومەتی هەرێم تەنیا بۆ دابەشكردنی موچە (178) ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت، وردەكاری گفتوگۆكانی وەفدی هەرێم لەبەغداد و شێوازی دیاریكردنی پشكی هەرێم لەم راپۆرتەدایە. رۆژی 30ی ئاب جارێكی تر لە هەولێرەوە وەفدی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوت، وەفدەكە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابوری سەرۆكایەتی كرد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوەو دواتر بۆ ووردەكاری بودجە‌و پشكی هەرێم لەگەڵ ژمێریار و یاسایی و بەرێوەبەری گشتییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە قسەی لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا كردووە، وەفدی حكومەتی عێراق بە وەفدەكەی هەرێمیان راگەیاندووە، ئێوە قەرزاری بەغدادن، بەغداد مانگانە (400) ملیار دیناری وەك قەرز بۆ هەرێم ناردووە، پارەی چی بنێرێن، بۆیە لەو پارەیەی مانگی پێشوو بۆ هەرێم نێردراوە و بڕەكەی (598) ملیار دینارە، بەشێكی لێدەبڕین. لە گفتوگۆكانیاندا وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندووە ئێمە یاسا جێبەجێ دەكەین و قسەمان لەسەر بابەتی سیاسی نیە، بە پێی ئەوەی لێكدانەوەمان بۆ كردووە ئێوە چەند جارێك مانگانە (400) ملیار دینارتان بەقەرز لە بەغدادەوە وەرگرتووە، ئەوە بەقەرز ئەژماركراوە لەسەرتان لە ئێستادا بڕەكەی (2) ترلیۆن دینارە، (ترلیۆنێك و 600 ملیار) دینار لەسەر دەمی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی نێردراوەو (400) ملیار دیناریش كابینەكەی مستەفا كازمی. بۆیە وەفدی عێراق بە وەفدەكەی هەرێمی كوردستانیان راگەیاندووە دوای لێكدانەوەو لێدەركردنی قەرزو پابەندییەكانی مانگانە (430) ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەینَرین. ئەوەی دەست (درەو) كەوتووە بەم شێوەیەیە: • وەفدی عێراق بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندووە، بەپێی یاسای بودجە مانگانە (598) ملیار دینار بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت بەم شێوەیە (مانگانە 9 ترلیۆن و 976 ملیار دینار خەرجی فیعلی عێراقە، دوای دەركردنی خەرجی سیادی كە (2 ترلیۆن و 975 ملیار) دینار و خەرجی حاكیمە (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دینارە ئەوەی دەمێنێتەوە ( 4 ترلیۆن و 721 ملیار) دینارەو (12.67)ی پشكی هەرێم لەو ژمارەیە دەردەكرێت و دەكاتە (598) ملیار دینار). • وەفدە ژمێریاری و تەكنیەكیەكەی بەغداد ئەوەیان بە وەفدی هەرێم راگەیاندووە، لەو 598 ملیار دینارەی پشكی هەرێمە بەشێكی تری لێدەبڕێت، مانگی داهاتوو بەو شێوەیە نانێردرێت بەم شێوەیە:. • مانگانە بڕی (54) ملیار دیناری قەرزی (TBI) بانكی بازرگانی لەو (598) ملیار دینارە دەبڕدرێت. • مانگانە بڕی (50) ملیار دینار دەبڕێت چونكە هەرێمی كوردستان نزیكەی (2) ترلیۆن دینار قەرزارە ئەوەی مانگانە بە قەرز (400) ملیار دیناریان بۆ هەرێم ناردووە. • مانگانە بڕی (60 - 65) ملیار دیناری دیكە دەبڕدرێت لەو (598) ملیار دینارە كە (50%)ی داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەو دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی بەغداد. واتا پشكی هەرێمی كوردستان بە (598) ملیار دینار دیاریكراوە، بەڵام ئەم بڕە پارانەی لێدەبڕدرێت بەم شێوەیە: • مانگانە (53) ملیار دیناری قەرزی بانكی بازرگانی • مانگانە بڕی (50) ملیار دیناری قەرزی (400) ملیار دینارەكە • مانگانە بڕی (65) ملیار دیناری (50%)ی داهاتی دەروازە سنورییەكان • كۆی گشتی لێبڕینەكان دەكاتە (168) ملیار دینار لە پشكی هەرێم دەبڕێت. ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە (598 ملیار - 168ملیار = 430ملیار) دینار ، واتا لەمەودوا حكومەتی عێراق بڕی (430) ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) وەفدی ژمێریاری و تەكنیكی وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندووە، ئەوەی ئێمە دەیكەین تێگەیشتنی یاساییانەو ژمێریاریانەی ئێمەیە بۆ بودجە بەم شێوەیەیە، ئەگەر چارەسەری سیاسیتان دەوێت ئەوا با سیاسیەكانی هەرێم لەگەڵ سیاسیەكانی بەغداد رێكبكەون و ئەوكات شتێكی دیكەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت وەفدی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد بكات. ئەگەر بەم شێوەیە هەرێمی كوردستان رازی بێت ئەوا مانگانە بڕی (431) ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. بە ئەژماركردنی ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە دێت بۆ هەرێم داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ موچە بەم شێوەیە دەبێت: • 430ملیار دینار پارەی بەغداد • 25 ملیار دینار پارەی هاوپەیمان بۆ پێشمەرگە (بۆ موچەی مانگی حوزەیران 25 ملیار دینار پێویست بووە) • 308 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ • (763) ملیار دینار كۆی گشتی ئەو پارەیەیە كە لەبەردەستی حكومەتدایە. ئەم بڕە پارەیە بەشی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ناكات، سەرەرای خەرجییەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. • مانگانە تەنیا بۆ موچە (942) ملیار دینار پێویستە (بۆ موچەی مانگی حوزەیران 942 ملیار دینار پێویست بووە) • واتا (178) ملیار دینار كورتهێنان هەیە تەنیا بۆ موچە، سەرەرای خەرجی وەزارەتەكان و پێداویستیەكانی رۆژانە كە نزیكەی (100) ملیار دینارە مانگانە، خەرجی كارەباش نزیكەی (100) ملیار دینارە بەڵام ماوەیەكە حكومەت پارەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا نادات.
درەو: مەسعود بارزانی لە بەرگی شەشەمی كتێبی (بارزانی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد) سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ مام جەلال لەلاپەڕە (187 -193) نوسیویەتی: كۆبوونەوەیەكی گرنگ و كراوە لەگەڵ مام جەلال. دوای دژایەتیكردنی بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتییەوە دوای پەیامەكەم، رۆژی 28ی ئایاری 2005 مام جەلال بە تەنیا و بەبێ ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی سەردانی سەڵاحەدینی كرد و لەسەر داوای خۆی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی و تایبەتمان كرد، لەم دانیشتنە تایبەتەماندا مام جەلال بە تەواوی و بە راشكاوانە قسەی دڵی بۆ گێرامەوە ناوەڕۆكی قسەكانی مام جەلال ئەمانە بوون: • هاتوم و ناگەڕێمەوە هەتا بەڵێنی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌م پێ نەدەیت، سوێندی خوارد ئەگەر پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرنەگرم ئەویش ناچێتە بەغداد. • دیار بوو زۆر دڵگران و غەمبار بوو بەدەست برادەرانییەوە، وتی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی تووشی هستریا بوون. • وتی پێم وتوون هەرچی لەدەستانهات دژی من و هێرۆ و منداڵەكان و كەسوكارەكانم كردتان، هەرچی قسەی نەشیاوە كردووتانە، تەنانەت ئەوەی لەدەستان هاتووە لە دژی ئیبراهیم ئەحمەد لەناو گۆڕیشدا درێخیتان نەكردووە. • بە ئەندامانی سەركردایەتیمی یەكیتیم راگەیاندووە ساڵی 1964 هەڵەكم كرد و دووبارەی ناكەمەوە (....) پێیان وتم بۆیە پشتگیریمان ناكەیت چونكە مەلا مستەفا بە سكرتێری پارتیت هەڵدەبژێرێت. • من لەگەڵ كۆنفرانسی ماوەت نەبووم بەڵام هەڵەكەم ئەوەبوو كە لەگەڵ زۆرینەی مەكتەبی سیاسی رۆیشتم. • بە ئەندامانی سەركردایەتیم وت ئێستاش لەهەموو بابەت و پرسەكاندا پشتگیریتان دەكەم و هاوڕام لەگەڵتان جگە لە دژایەتیكردنی پارتی و تێكدانی نێوان من و مەسعود بارزانی. • ئەوە وەهم و خەیاڵە دەڵێن پارتی یەكێتی قوت دەدات یان مەسعود بارزانی تۆڵەمان لێدەكاتەوە، ساڵی 1991 مەسعود بارزانی سەرۆكی بەرەی كوردستانی نەبوو، ئایا كەسی خوارد، تەنانەت زیاتر لایەنگری یەكێتی بوو تا پارتی. • ئێستاش ئیستیقالەو وازهێنانەكەم نوسیوەو دانەیەك لەلای كامەران قەرەداغیەو دانەیەكیش لای كۆسرەت رەسوڵًە، بەڵام دیارە تا ئێستا نیشانتان نەدراوە. • نەوشیروان مستەفا توشی شكست بووەو هەوڵ ئەدات بەناوی بەرگری لە یەكێتی هەموو شتەكان تێكبدات. • مام جەلال وتی ئەم ئەندامانەی سەركردایەتی بەتەواوی لەگەڵ مندان: كۆسرەت رەسوڵ، عومەر فەتاح، ئەرسەلان باییز ، عیماد ئەحمەد، عەدنان موفتی، جەلال جەوهەر ، د. فوئاد مەسعوم، د. بەرهەم و عادل موراد، تەنیا نەوشیروان مستەفا و حەمەتۆفیق بەتەواوی دژن، عوسمانی حاجی مەحمود راڕایە یەكلا نەبووەتەوە، مستەفا سەید قادر راڕابوو بەڵام دوێنێ سەردانی كردم و بەڵێنیدا هەرچی بڵێم رازی بێت. • نەوشیروان مستەفا ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكاتەوە گوایە ژمارەیەكی یەكجار زۆر جامانە سوورەكان دێنە ناو سلێمانی و داگیری دەكەن! • مام جەلال پێشنیازی كرد من سەرپەرشتی هەردوو ئیدارەكەی هەرێمی كوردستان بكەم. • وتی جگە لەوەی كوڕی مەلا مستەفای گەورەی بارزانییەكانی و سەلماندوشتە كە پیاوی رۆژانی تەنگانەیت. • وتیشی حەز ئەكەم رێ‌و شوێن بگریتە بەر بۆ ئەوەی پێكەوە سەردانی مەزاری بارزانی نەمر بكەین. • مام جەلال وتی لە كەلاكوك سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، سەركەوتنەكەمان بووە هۆی لەبەریەكهەڵوەشانەوەی بەرەی توركمانی
راپۆرت: درەو یەكێتیی لە كۆنگرەی پێنجەمدا ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ نزیكەی (50) ئەندام كەمدەكاتەوە، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی چۆن یەكلادەكرێنەوە؟ كێ دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی؟ چارەنوسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی چی لێدێت؟ سەرۆكی یەكێتیی جێگری دەبێت؟ ئەگەر هەبێت جێگرەكان كێ دەبن؟ یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی 27ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرە دەبەستێت، ئەمە دەبێتە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی، دواین كۆنگرەی یەكێتیی لە كۆتا رۆژەكانی 2019دا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی لە كۆبوونەوەكانیدا جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پێنجەم كردەوە. كۆنگرەی یەكێتی بەپێی مادەی (14)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی" كۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتەو هەر چوارساڵ جارێك دەبەسترێت"، واتا كۆنگرەی پێنجەم دەبێتە تاكە كۆنگرەی یەكێتیی كە بەر لەوادەی خۆی بەڕێوەبچێت، بەپێی مادەی (15)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی ئەندامانی كۆنگرە پێكدێن لە: - ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر كە لە ئێستادا (عومەر شێخ مووس و فوئاد مەعسوم) لە ژیاندا ماون. - پێشمەرگەكانی ساڵی 1976 - ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی (121) هەڤاڵ - ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی كە (9) ئەندامن بە سەرۆكەوە. - ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆنگرەكانی پێشوو كە لە ریزەكانی یەكێتی لە خەبات بەردەوامن. - ئەندامانی تری كۆنگرە بە هەڵبژاردن دەبن. تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیاردراوە (600) كەس دەبنە ئەندامی كۆنگرەی پێنجەم. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەكێتیی قسەی كردووە، لە كۆنگرەی پێنجەمدا ئەوەی تائێستا باسی لێوە دەكرێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی لە (121) ئەندامەوە كەمدەكرێتەوە بۆ (51) ئەندام بە سەرۆكەوە، واتا (70) ئەندام كەمدەكرێتەوە، لە كۆنگرەدا سیستەمی هاوسەرۆكی هەڵدەوەشێتەوەو ئەنجومەنی باڵای سیاسی كارادەكرێت و دەسەڵاتی زیاتری پێدەدرێت. چارەنوسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی كە لە كۆنگرەی چوارەمدا دروستكراو لە سەرۆكێك‌و (8) ئەندام پێكدێت، بڕیارە لە كۆنگرەی پێنجەمدا دەسەڵاتی زیاتر بكرێت، ئەكتیف بكرێت و ژمارەی ئەندامانیشی زیاد بكرێت. بە پێی ئەو زانیارییانەی تائێستا دەست (درەو) كەوتوون، باس لە دوو سیناریۆ دەكرێت: سناریۆی یەكەم: كۆسرەت رەسوڵ عەلی وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەردەوام دەبێت و جێگری بۆ دیاری دەكرێت و كارا دەكرێت، بە كۆمەڵێك دەسەڵاتەوەو ناوەكەشی دەگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەنی دانایان. سیناریۆی دووەم: هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنەكەو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنەكە رێزلێنانیان بۆ دەكرێت و هەر یەك لە بەرهەم ساڵح یان مەلا بەختیار دەكرێنە سەرۆكی ئەنجومەنەكەو ئەندامێكی تری بۆ زیاد دەكرێت، ئەم سیناریۆیەیان زیاتر باس دەكرێت. سەرۆكی یەكێتیی لە كۆنگرەی پێنجەمدا بەتەواوی سیستەمی هاوسەرۆكایەتیی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەگەرچی لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزی 2021وە سیستمی هاوسەرۆكایەتیی لەناو یەكێتیدا بەشێوەیەكی كرداریی هەڵوەشایەوە‌و بافڵ تاڵەبانی دوای كۆنترۆڵكردنی دەزگا ئەمنی‌و هەواڵگرییەكان لاهور شێخ جەنگیی دروخستەوە، بەڵام لە فۆرم‌و لەڕووی یاساییەوە هاوسەرۆكایەتیی لەناو یەكێتیدا هەر بەردەوام بوو، رۆژی 28ی ئایاری 2022 یەكێتیی "دیدار"ی بەست، لەم دیدارەدا بە فەرمی بافڵ تاڵەبانی وەكو سەرۆكی یەكێتیی ناسێندرا، بەڵام دیدارەكە نەیتوانی لەڕووی یاساییەوە شوێنی كۆنگرە بگرێتەوە، بۆیە لاهور شێخ جەنگیی هەر بەردەوام بوو لەسەر هەوڵە یاساییەكانی لە هەولێرو بەغدادەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەرۆكییەكەی، ئەم هەوڵانە بێ ئاكام مانەوە، كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی بەپلەی یەكەم بۆ كۆتایهێنانە بە هەموو ئاسەوارەكانی هاوسەرۆكایەتیی‌و دورخستنەوەی یەكجاریی لاهور شێخ جەنگی لەریزەكانی یەكێتیی‌و یەكلاكردنەوەی حزبەكە بۆ بافڵ تاڵەبانی. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی یەكێتیی تائێستا باس لە دوو سیناریۆ دەكرێت: سیناریۆی یەكەم: بافڵ تاڵەبانی لە كۆنگرەدا دەكرێتە سەرۆكی یەكێتیی بە بێ هیچ جێگرێك. سیناریۆی دووەم: بافڵ تاڵەبانی لە كۆنگرەدا دەخرێتە دەنگدانەوەو هاوشێوەی مام جەلال بە چەپڵەڕێزان دەكرێتە سەرۆك، بافڵ تاڵەبانیش پێشنیاز دەكات بۆ راپەڕاندنی كارەكانی سێ جێگری هەبێت ئەوانیش (قوباد تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، رەفعەت عەبدوڵا) بە پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی ئەوانیش دەنگیان پێدەدرێت و دەبنە جێگری سەرۆكی یەكێتیی. ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كێ دەبن؟ ئەوەی تا ئێستا باس دەكرێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی بۆ نزیكەی (50) ئەندام كەمدەكرێتەوەو بە سەرۆكەوە دەبێتە (51) ئەندام، دواتریش لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی (17) ئەندام بۆ مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن و لەناو ئەوانیش (7) ئەندام بۆ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی. ئەوانەی دەبنە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كێ دەبن؟ (درەو) قسەی لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی كرد، هەموویان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە ئەندامانی سەركردایەتی پێشتر رەزامەندیان لەسەر دەدرێت و هاوشێوەی كۆنگرەكانی پێشووی یەكێتیی و بەشێك لە حزبەكان بە لیست دەبێت، ئەوەی تائێستا ناویان دێت لەناو لیستی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیدا لەناو كۆنگرەی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت: • بافڵ تاڵەبانی • قوباد تاڵەبانی لە سنوری شاری سلێمانی • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد • سەركەوت زەكی • تەلار لەتیف • زیاد جەبار • هاوڕێ دارا لە سنوری شارەزوور • وەهاب هەڵەبجەیی • سالار سەرحەد • شێخ ئەحمەد لە سنوری گەرمیان • عیماد ئەحمەد • شێركۆ میروەیس • پۆلا سیروان تاڵەبانی رابیحە حەمەد بەغدا سنوری پارێزگای كەركوك • ئاسۆ مامەند • رەفعەت عەبدوڵا • رزگار حاجی • ستران عەبدوڵا • رێبوار تەها • دابان شەدەڵە • خاڵە كاكەمەند • یوسف گۆران • خالید شوانی • فریال عەبدوڵا سنوری پارێزگای هەولێر • دەرباز كۆسرەت رەسوڵ • شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ • رێواز فایەق • د. مەجید حەمە ئەمین • بوهان سەعید سۆفی • هەرێم كەمال ئاغا • د. شەونم • عەباس فەتاح • د. دارا رەشید • فەیسەڵ كەریم خان سنوری پشدەرو بتوێن • ئەحمەد زرار • بێگەرد تاڵەبانی سنوری بادینان • ئاراس ئاغا • ئەمین بابەشیخ دیاریكردنی ئەو ناوانە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و پەیوەندی (درەو) بووە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەكێتیی، هەرچەندە بەشێكیان باسیان لەوە كرد چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە گەنجەكان و پەرلەمانتاران ناویان لە لیستی سەركردایەتی یەكێتی هەبێت و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و تا نزیكی رۆژی هەڵبژاردن گۆڕانكاری لە ناو‌و لیستی ئەنداماندا بكرێت، بۆیە بەشێك لە سەركردە بەئەزمونەكانی یەكێتیی خۆیان بەدوور دەگرن لەوەی لەناو كۆنگرە خۆیان هەڵبژێرن، پێش كۆنگرە رێككەوتن نەكرێت ناچنە ناو كۆنگرەوە، چونكە هیچ كەس زەمانەتی دەرچوونی نیە، تا بە تونێلی بافڵ تاڵەبانیدا تێپەڕ نەبێت. ئەنجومەنێك بۆ تێكۆشەرەكان ئەوەی لە ئێستاوە دەردەكەوێت بەشێكی زۆری سەركردایەتییەكانی یەكێتی ناتوانن سەركەون یان نایانەوێت بچنە هەڵبژاردنەوە بۆ سەركردایەتی یەكێتیی، بۆیە ئەنجومەنێكیان بۆ دروستدەكرێت بەناوی (ئەنجومەنی تێكۆشەران)، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی دەڵێت:" لە كۆنگرە ئەنجومەنێكی كارا لە هەڤاڵانی تێكۆشەر دروست بكەین كە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی كارەكانمان". بەپێی بەدواداچوونەكان ئەو ئەنجومەنە هاوشێوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی دەبێت و ژمارەیان (80 بۆ 100) ئەندام دەبێت، ئەم ئەنجومەنە بۆ بەشێك لەو ئەندامانەی سەركردایەتی و پێشمەرگەی دێرین و سەركردەی دێرینی یەكێتی دەكرێتەوە، لەپێناو كەمكردنەوەی بەشێك لە ناڕەزاییەتیەكان، چونكە یەكێتیی دەیەوێت كەمترین ناڕەزایەتی و زیان بكات لە كۆنگرەی پێنجەم، لەبەر ئەوەی دوو هەڵبژاردنی چارەنوسازی لە پێشەوەیە، 18/12/2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چارەنوسی یەكێتیی لە كەركوك، 25/2/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چارەنوسی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان.
راپۆرت: درەو ئەگەر لەسەر یاسای بودجە كێشە لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵ دروستبوو، ئەوەی بڕیار دەدات دادگای فیدراڵییە نەك پەرلەمانی عێراق، بڕیاردان لە خەرجكردنی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی فیدراڵدایە‌و پێویستی بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق نییە، زیادكردنی بڕگە بۆ ماددەكانی هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی نییە، چونكە حكومەتی فیدراڵ سكاڵای نەكردووە، واتا رازییە بەوەی پەرلەمان دەستكاری كردووە، ئەمە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقە لەبارەی ئەو سكاڵایە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر یاسای بودجەوە تۆماری كرد‌و دادگا جگە لە دەستكاریكردنی دوو دەستەواژە، تەواوی سكاڵاكەی رەتكردەوە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. دادگا بڕیارەكەی بڵاوكردەوە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەقی بڕیاری كۆتایی خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایە بڵاوكردەوە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی پارێزەرەكانییەوە لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) تۆماریكردبوو. مەسرور بارزانی سكاڵاكەی لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركردبوو، دادگا رۆژی 7ی ئەم مانگە بڕیاری خۆی ئاشكراكرد كە رەتكردنەوەی سكاڵاكە بووە، بەڵام ئەمڕۆ وردەكاری بڕیاری خۆی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە. دادگای جگە لە گۆڕینی دوو (دەستەواژە)، تەواوی سكاڵای سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ماددەو بڕگەكانی بودجە رەتكردەوە. ئەگەر كێشە دروستبوو كێ بڕیار دەدات ؟ بڕگەی (حەوتەم) لە ماددەی (13)ی یاسای بودجە، یەكێك لەو بڕگانەیە كە مەسرور بارزانی سكاڵای لەسەر تۆماركردووە. ئەم بڕگەیە دەڵێ:" لەكاتی بوونی هەر ناكۆكییەك لە تێڕوانینی حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێم لەوانەی كە پەیوەندیدارن بە ماف‌و پابەندی‌و میكانیزمەكانی هاتوو لە حوكمەكانی ئەم یاسایەدا، لیژنەیەكی هاوبەش لەهەردوولا دروستدەكرێت بۆ تەماشاكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بۆ ئەوەی لەماوەی 30 رۆژدا لەدوای پێكهێنانی، پێشنیاز‌و چارەسەرەكانی بەرزبكاتەوە، ئەگەر چارەسەر نەكرا ئەنجومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاری پێویست بدات". دادگای فیدراڵی لەم بڕگەیەدا ئەوە دەستەواژەی هەڵوەشاندەوە لەحاڵەتی دروستبوونی كێشەدا لەنێوان هەرێم‌و بەغداد (پەرلەمانی عێراق) بڕیار بدات، دەڵێ لەم بڕگەیەدا پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتێكی بۆ خۆی زیاد كردووە كە لە دەستوردا نەهاتووە، دادگای ئاماژەی بەوەكردووە بەگوێرەی ماددەی (93/ چوارەم)ی دەستور دەسەڵاتی چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێمی داراوە بە دادگای فیدراڵی. ئەگەر بڕیاردان لە پەرلەمانی عێراقدا كە ئێستا شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی تێیدا زۆرینەن، لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا بڕیاردان لە دادگای فیدراڵی باشتر نابێت، بەتایبەتیش لەكاتێكدا ئەم دادگایە بە پێكهاتەی ئێستایەوە زۆرێك لە بڕیارەكانی لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمدا نەبووە. حكومەتی هەرێم خوازیار بوو ئەم بڕگەیە بەوشێوەیە دابڕێژرێت ئەگەر كێشەی لەنێوان هەردوولا دروستبوو، لیژنەی هاوبەشی هەردوو حكومەت راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن‌و (سەرۆك وەزیرانی عێراق) بڕیار بدات، ئەمە هێڵی سەرەكی رێككەوتنی مەسرور بارزانی بوو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، بەڵام كاتێك یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان، دەستكاری ئەم بڕگەیە كرا. واتا ئێستا بەگوێرەی حوكمەكەی دادگا، ئەگەر لەبارەی ماف‌و پابەندییەكانی یاسای بودجەوە كێشەی لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵ دروستبوو، دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات نەك پەرلەمانی عێراق. پێویستی به سه‌رۆك وه‌زیران نییه ! بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (11)ی یاسای بودجە یەكێكی تر لەو بڕگانەیە كە سەرۆك وەزیرانی هەرێم سكاڵای لەسەر تۆماركردووە، ئەم بڕگەیە دەڵێ:" خەرجی هەرێمی كوردستان لە تێكڕای خەرجی راستەقینە دیاری دەكرێت، كە لە خشتەی (د)ی هاوپێچی ئەم یاسایەدا هاتووە (خەرجی حاكیمە)، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەرەزامەندی سەرۆك وەزیران، خەرجدەكرێت". دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەم بڕگەیەوە دەڵێ، بنەمای كارپێكراوی یاسای بودجە ئەوەیە كە دەسەڵاتی خەرجكردن بۆ وەزارەت‌و پارێزگاكان لای وەزیری دارایی فیدراڵە، زیادكردنی سەرۆك وەزیران بۆ دەسەڵاتی خەرجكردن لەم بڕگەیەدا كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بنەمای یەكسانییە كە لە ماددەی (14)ی دەستوردا هاتووە، بۆیە دەستەواژەی (بەرەزامەندی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ) نادەستوریە. سكاڵاكەی مەسرور بارزانی رەتكرایەوە جگە لەو دوو بڕگەیە كە دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای سكاڵاكەی مەسرور بارزانی هەمواری كردونەتەوە، تەواوی سكاڵای سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی بڕگەكانی تری یاسای بودجە لەلایەن دادگاوە رەتكراوەتەوە، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە زیادكردنی بڕگە بۆ ماددەكانی یاسای بودجە جیاواز لەو دەقەی كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە. دادگای فیدراڵی بنەمایەكی گشتی دیاریكردووە بۆ رەتكردنەوەی سكاڵاكەی مەسرور بارزانی لەبارەی زیادكردنی بڕگە بۆ ماددەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا، دادگا دەڵێ راستە زیادكردن كراوە، بەڵام حكومەتی فیدراڵ كە خۆی سكاڵای لەسەر یاسای بودجە تۆماركردووە، تانەی لەم زیادكردنانە نەداوە كە پەرلەمان كردویەتی، واتا حكومەتی فیدراڵ رازییە بە دەستكاریكردنەكەی پەرلەمان، لەسەر ئەم بنەمایەش سكاڵاكەی مەسرور بارزانی رەتكردوەتەوە. مەسرور بارزانی سكاڵای لە چی كردووە ؟ ئەو ماددەو بڕگانەی كە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەدادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر تۆماركردبوون، ئەمانەن: - مادەی دووەم بڕگەی یەكەم 5/ب - مادەی یانزەیەم بڕگەی یەكەم و دووەم - مادەی یانزە بڕگەی دووەم - مادەی دوانزە بڕگەی دووەم ه - مادەی دوانزە بڕگەی دووەم (ا، ب، ج، د، ه) - مادەی سیانزە بڕگەی حەوتەم‌و هەشتەم. دەقی ئەو بڕگانەی یاسای بودجە تایبەت بە پشكی هەرێم كە مەسرور بارزانی تانەی لێدابوون‌و دادگای فیدراڵی رەتیكردەوە، بەمشێوەیە: ماددەی 11: یەكەم: خەرجی هەرێمی كوردستان لە تێكڕای خەرجی راستەقینە دیاری دەكرێت، كە لە خشتەی (د)ی هاوپێچی ئەم یاسایەدا هاتووە (خەرجی حاكیمە)، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەرەزامەندی سەرۆك وەزیران، خەرجدەكرێت. (دادگا دەستەواژەی سەرۆك وەزیرانی لابرد، دەسەڵاتی تاقانەی خەرجكردنی دایەوە بە وەزیری دارایی) دووەم: پشكی هەرێمی كوردستان لەتێكڕای خەرجی راستەقینە (خەرجی رەوەن‌و خەرجی پرۆژەكانی وەبەرهێنان) دیاری دەكرێت، دوای لێدەركردنی خەرجییە سیادییەكان كە خۆی دەبینێتەوە لە (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی حەشدی شەعبی، وەزارەتی دەرەوە، دەزگای دژەتیرۆر، وەزارەتی بەرگریی، دیاریكردنی رێژەیەك لە تەرخانكراوی هێزی وشكانی سوپای عێراق لەبواری وەبەرهێنان‌و بەكارخستن بۆ هێزی پێشمەرگە بەگوێرەی رێژەی دانیشتوانی هێزی ناوبراو بەوپێیەی بەشێكە لە سیستمی ئەمنی عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە خەرجی هەڵبژاردنەكانیشەوە، دەستەی لێپرسینەوە‌و دادەپەروەریی، دەستەی سكاڵاكانی موڵكایەتی جگە لە قەرەبووەكان، دەستەی عێراقی بۆ سەرچاوە تیشكدەرەكان، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، تێچووی دانوستان‌و داواكارییە یاساییەكان، پشكداری لە خەرجی وەبەرهێنانی نەوتی خاوی هەناردەكراو، خەرجی بەكاربردن لە وەبەرهێنانی نەوتی خاوی هەناردەكراو و گواستنەوەی لەلایەن هەرێمەوە، بڕی پشكدارییە عەرەبی‌و نێودەوڵەتییەكان، خەرجی رەوەنی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی‌و پاسپۆرت‌و مانەوە‌و فەرماندەیی هێزی سنور‌و پۆلیسی فیدراڵی، پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی‌و مانەوە لەنێویشیاندا كارتی نیشتمانی‌و فەرماندەیی هێزی سنور، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، پارەداركردنی هاوبەش، پرۆژەی بەندەرەكان، پرۆژەكانی هێڵی ئاسن، پرۆژەی پرد‌و سودی گشتی پرۆژەكانی بەڕێوەبردنی ئاسمانیی، پرۆژەی گرێبەستەكانی مۆڵەتپێدان، سودی سەر قەرزەكانی بانكی نێودەوڵەتی، سودەكان لەسەر قەرزی جایكا JICA، سودی سەر قەرزەكانی ئیتالیا، سودی قەرزی بانكی ئیسلامی بۆ پەرەپێدان، سودەكان لەسەر قەرزی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، سودەكان لەسەر قەرزی كۆمپانیای ما بین النهرین-ی گشتی بۆ بازرگانی بنەتۆو، سودەكان لەسەر قەرزی ئەڵمانی KFW، سودەكان لەسەر قەرزی بانكی ژاپۆن بۆ هاوكاری نێودەوڵەتیی JBICی ژاپۆنی، سودەكانی لەسەر قەرزی سویدی، سودەكان لەسەر قەرزی چین، سودەكان لەسەر قەرزی سیمنسی ئەڵمانی، سودەكانی بیمەی هەناردەكردن، سودەكانی بیمەی سیادی، سودەكان لەسەر قەرزی فەڕەنسا، سودەكان لەسەر قەرزی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی، سودەكانی سەر قەرزی سعودیە، سودی سەر قەرزی ئیتالی SACE، سودی سەر قەرزی كوەیت، سودی سەر قەرزی ئەمریكا، سودی سەر قەرزی فەڕەنسا BPI، سود لەسەر قەرزی بەریتانیا UKEF، سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی كۆری، سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی هیندی، سودەكانی سەر قەرزی ئەكزەم بانكی ئەمریكی، سودەكانی سەر دووبارە پەیكەربەندی قەرزە دەرەكییەكان لەسەر وڵاتانی یانەی پاریس، سودەكانی سەر دووبارە پەیكەربەندی قەرزە دەرەكییەكان لەسەر وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریس، سودەكانی قەواڵەی سڕینەوەی قەرزی كەرتی تایبەت لە دەرەوە، سودی سەر شایستەكانی سندوقی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابوری، سودی سەر حەواڵە كۆنەكانی خەزێنە، سودی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی حەواڵەی پارەپێدانی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لەلایەن هەریەكە لە بانكی رەشید‌و رافیدەین‌و بانكی بازرگانی عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە، سودی حەواڵە داشكێندراوەكانی خەزێنە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی/ 2015و 2016، سودی سەر قەرزی قەواڵەی دەرەكی- یۆریۆبۆند، سودی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی یەدەگی یاسایی لەلایەن بانكە حكومییەكان‌و بانكی بازرگانی عێراق بەپێی یاسای بودجەی ساڵی/ 2015، پێدانەوەی قیستی حەواڵەكانی خەزێنەی كۆن، قیستی ئەو قەرزانەی كە لایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە بەخشراوە بەگوێرەی یاسای بودجەی 2015و 2016، پێدانەوەی قیستی دووبارە پەیكەربەندی قەرزی دەرەوەی وڵاتانی یانەی پاریس، پێدانەوەی قیستی دووبارە پەیكەربەندی قەرزی دەرەوەی وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریس، پاكتاوی قەرزەكان لە دەرەوە، پاكتاوی خەختینەیی قەرزی بچوكی كەرتی تایبەت لە دەرەوە، پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی بانكی نێودەوڵەتیی، پێدانەوەی قیستی قەرزی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی لەوانە SDR، پێدانەوەی قیستەكانی قەرزی ئەمریكی، پێدانەوەی قیستەكانی قەرزی JICA، پێدانەوەی قیستی بیمە سیادییەكان، پێدانەوەی قیستی بیمەی هەناردەكردن، پێدانەوەی قیستی قەرزی ئیتالی، پێدانەوەی قیستی قەرزی سیمنسی ئەڵمانی، قەرزی بانكی ئیسلامی بۆ پەرەپێدان، پێدانەوەی قیستی قەرزی ئەڵمانی KFW، پێدانەوەی قیستی قەرزی سعودیە، پێدانەوەی قیستی قەرزی بەریتانی UKEF، پێدانەوەی قیستی قەرزی چین، پێدانەوەی قیستی قەرزی ئیتالی SACE، پێدانەوەی قیستی قەرزی JBICی ژاپۆنی، پێدانەوەی قیستی قەرزی سویدی، پێدانی شایستەی سندوقی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابوری، پێدانەوەی قیستی قەواڵە دەرەكییەكان، پێدانەوەی قەرزی سندوقی نێودەوڵەتیی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی، پێدانەوەی قەرزی كوەیت، پێدانەوەی قەرزی فەڕەنسی BPI، پێدانەوەی قەرزی فەرەنسی، پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی كۆری، پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی هیندی، پێدانەوەی قیستی قەرزەكانی ئەكزەم بانكی ئەمریكی، پێدانەوەی قیستی قەواڵە دەرەكییەكان بۆ سڕینەوەی قەرزەكان، پێدانەوەی قەرزی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە‌و كۆمپانیای ما بین النهرین بۆ بنەتۆو، پێدانەوەی قیستی حەواڵەكانی خەزێنە بەگوێرەی یەدەگی یاسایی لەلایەن بانكە حكومییەكانەوە، پێدانەوەی قیستی قەواڵە خۆجێییەكان، قیستەكانی سەر حەواڵەی خەزێنە بەگوێرەی حەواڵەی پارەپێدانی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت لە هەریەكە لە بانكەكانی رەشید‌و رافیدەین‌و بانكی بازرگانی عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە‌و كرێی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەناردەكراوی گیارە). (دادگا دەڵێ ئەوەی لەم ماددەیەدا هاتووە پێچەوانەی حوكمەكانی ماددەی 121/سێیەمی دەستور نییە، سكاڵاكار بەڵگەی پێویستی لەمبارەیەوە نەخستوەتەڕوو) ماددەی 12: یەكەم: شایستە داراییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2004 بۆ 2022 پاكتاودەكرێت، دوای وردبینیكردنی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بەهەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم، پشتبەست بەو ماف‌و پابەندییانەی كە لە یاساكانی بودجەی فیدراڵی تایبەت بە هەر ساڵێكی دارایی هاتووە. دووەم: ا- حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، لە باركردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو كێڵگانەی دەكەونە هەرێم بۆ ئەمبارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوت (سۆمۆ) لە بەندەری جەیهانی توركیا، بەجۆرێك لە (400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە) كەمتر نەبێت، بەگوێرەی داتای مانگانەی پێشكەشكراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان‌و پەسەندكردنی لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ‌و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بەهەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، كۆمپانیای سۆمۆ بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بە هەمان نرخ‌و میكانیزمی پشت پێ بەستراوی فرۆشتن لەلایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە، هەناردەكردنی ئەو بڕە لە ئەستۆدەگرێت‌و داهاتەكانی وەكو داهاتی كۆتایی بۆ خەزێنەی فیدراڵ، تۆماردەكرێت. ب- لە حاڵێكدا نەتوانرا لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركی یان هەر دەروازەیەكی فەرمی ترەوە كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دیاری بكات، هەناردە بكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی بڕی نەوتی ئاماژەبۆكراو لە بڕگەی (دووەم/ا)ی ئەم ماددەیە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بەمەبەستی بەكارهێنانی لەناوخۆدا‌و بەگوێرەی ئەو پێداویستییەی كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دیاری دەكات. ج- وەزارەتی دارایی فیدراڵ قەرەبووكردنەوەی خەرجییەكانی وەبەرهێنان‌و گواستنەوەی بڕی ئەو نەوتە وەبەرهێنراوەی هەرێم دەگرێتە ئەستۆ، كە رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەكرێت بەگوێرەی هەردوو بڕگەی (1)و (ب)ی ئەم ماددەیە، بەمەرجێك خەرجی وەبەرهێنان‌و گواستنەوە هاوتای خەرجی وەبەرهێنان‌و گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوت بێت لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ‌و بە لێدانی لەگەڵ ژمارەی ئەو بەرمیلانەی كە رادەستدەكرێن، بەگوێرەی حوكمەكانی ئەم ماددەیە. د- حكومەتی هەرێم پابەندە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان بە خەزێنەی دەوڵەت بەگوێرەی یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ، بەمەرجێك دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بەهەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی بكات لەو تۆمارانەی كە تایبەتن بەم داهاتانەوە. ه- وەزارەتی دارایی فیدراڵ پابەند دەبێت بە پێدانی شایستەكانی هەرێم بەشێوەی مانگانە، بەگوێرەی حوكمەكانی ئەم یاسایە، دوای جێبەجێكردنی بڕگەكانی (ا، ب، ج، د)ی ئەم ماددەیە، دەبێت هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم بكرێت‌و ئەو وەزارەتە بودجەی پێداچونەوەی مانگانە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری بنێرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە ناو تێكڕای حساباتی مانگانەی دەوڵەتەوە، بەمەرجێك حسابی تایبەت بە ماف‌و پابەندییە نەوتی‌و نانەوتییەكانی هەردوولا پاكتاو بكرێت، دوای وردبینیكردنی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ‌و بەهەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم، لەسەر بنەمای وەرزیی، بەجۆرێك گرەنتی پێدان‌و پاكتاوی ئەو شایستانە بكات بەشێوەیەكی رێك‌وپێك. (لەبارەی بڕەگانی ا، ب، ج، د، ه دادگای فیدراڵی دەڵێ دەستوری 2005ی عێراق دەقی روون‌و راشكاوی تێدایە لەبارەی بەرهەمهێنان‌و بەڕێوەبردنی نەوت‌و خاوەندارێتی نەوت‌و غاز‌و دابەشكردنی داهاتەكان‌و هەموو ئەو حوكمانەی كە لەم بڕگانەدا هاتوون پێچەوانەی دەستور نین‌و جێبەجێكردنێكی رێكوپێكی ئەو بنەمایانەن كە لە ماددەی 111ی دەستوردا هاتووە). ماددەی 13: حەوتەم: لەكاتی بوونی هەر ناكۆكییەك لە تێڕوانینی حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێم لەوانەی كە پەیوەندیدارن بە ماف‌و پابەندی‌و میكانیزمەكانی هاتوو لە حوكمەكانی ئەم یاسایەدا، لیژنەیەكی هاوبەش لەهەردوولا دروستدەكرێت بۆ تەماشاكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بۆ ئەوەی لەماوەی 30 رۆژدا لەدوای پێكهێنانی، پێشنیاز‌و چارەسەرەكانی بەرزبكاتەوە، ئەگەر چارەسەر نەكرا ئەنجومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاری پێویست بدات. (دادگای فیدراڵی دەستەواژەی "ئەنجومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاربدات"ی لابردووە‌و دەڵێ دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات). هەشتەم: ا- حكومەتی هەرێم پابەندە بەوەی ئەولەویەت بدات بە خەرجكردنی شایستەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌و خانەنشینان، ئەمە لەگەڵ پابەندبوون بە خەرجكردنی شایستەی وەبەرهێنانی پارێزگاكانی هەرێم بەگوێرەی ئەو پێوەرانەی لەم یاسایەدا چەسپێندراوە. ب- بەپێچەوانەی ئەمەوە، دەبێت سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی (ا)ی سەرەوە، لەنێویدا پێدانی پارە. (ئەمە ئەو بڕگەیە كە یەكێتیی داوای كرد بۆ ئەوەی لەحاڵی دروستبوونی ناكۆكیدا بتوانێت بەشێوەی راستەوخۆ بەشە بودجەی سلێمانی لە بەغدادەوە وەربگرێت، دادگا سكاڵای مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە رەتكردەوە) ده‌قی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم: PDF
