تورکیا لە ساڵی (2018)ەوە زیاتر لە (6 هەزار) هێرشی ئەنجامداوە
2023-10-15 07:37:51
راپۆرتی: درەو
🔻 لە ماوەی (5 ساڵ و شەش مانگدا)دا تورکیا (6 هەزارو 58) هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێم و رۆژئاوای کوردستان ئەنجام داوە، لە ساڵی (2018)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکانی بە ڕێژەی (299%) زیادیان کردووە، بە جۆرێک؛
🔹 لە ساڵی (2018)دا (512) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
🔹 لە ساڵی (2019)دا (672) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
🔹 لە ساڵی (2020)دا (832) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
🔹 لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 333) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
🔹 لە ساڵی (2022)دا (2 هەزار و 44) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)دا(665) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
یەکەم؛ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان (درۆن)ی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و باکوری سوریا "رۆژئاوای کوردستان" لە (2018)ەوە تا نیوەی یەکەمی (2023)
وەک لە نەخشەو چارتی ژمارە (1)دا رونکراوەتەوە، تادێت ئامارو ژمارەی هێرشە ئاسمانی و درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و باکوری سوریا "رۆژئاوای کوردستان" روو لە هەڵکشان دەکەن، بەپێی ئامارەکانی بەردەست لە سەرەتای ساڵی (2018)ەوە تا نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکان گەیشتووە بە (6 هەزارو 58) هێرشی درۆنی، لە ساڵی (2018)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکانی تورکیا لە (512) هێرشەوە بۆ (2 هەزار و 44) هێرش بە ڕێژەی (299%) زیادیان کردووە. بەشی زۆری هێرشەکانیش هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەو هێرشانەشی لە باکوری سوریا ئەنجام دراون ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، بەم دواییانەش هێرشەکان بەوەوە ناوەستاون کە تەنها سەر سنورەکان بگرێتەوە، بەڵکو درێژ بووەتەوە بۆ نێو قوڵایی خاکی عێراق و سوریا؛ ئامارەکانی بە جۆرێکن کە؛
- لە ساڵی (2018)دا (512) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
- لە ساڵی (2019)دا (672) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، واتە بەراورد بە ساڵی (2018) (160) هێرش بە ڕێژەی (31%) هێرشەکان زیادی کردووە.
- لە ساڵی (2020)دا (832) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. بەم پێیە بەراورد بە ساڵی (2019) (160) هێرش بە ڕێژەی (24%) هێرشەکان زیادیان کردووە.
- لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 333) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵی (2020) (501) هێرش بە ڕێژەی (60%) هێرشەکان زیادیان کردووە.
- لە ساڵی (2022)دا (2 هەزار و 44) هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە، کەواتە بەراورد بە ساڵی (2021) (711) هێرش بە ڕێژەی (53%) هێرشەکان زیادیان کردووە.
- لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)دا(665) هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە.
دووەم؛ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان (درۆن)ی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم کوردستان لە (2020 - 2022)
وەک لە نەخشەو چارتی ژمارە (2)دا رونکراوەتەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە، جۆرێک؛
- لە ساڵی (2020)دا (755) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
- لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 115) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر (360) هێرش بە ڕێژەی (48%) زیادیان کردووە.
- لە ساڵی (2022)دا (هەزار و 691) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵی (2021) (576) هێرش بە ڕێژەی (52%) و بەراورد بە ساڵی (2020) (936) هێرش بە ڕێژەی (124%) هێرشەکان زیادیان کردووە.
سەرچاوەکان
1. AMINA ISMAIL and LENA MASRI, As Turkey intensifies war on Kurdish militants in Iraq, civilians are suffering (A REUTERS SPECIAL REPORT), (Oct. 10, 2023), at;
https://bitly.ws/XiSD
2. Giorgio Cafiero, The PKK factor in Iraq-Turkey relations (Amwaj Media), (Oct. 4, 2023) , at;
https://bitly.ws/XiSI