عەتا سەراوی: لەسەر خانەوادەی نەوشیروان مستەفا خۆم بەكوشت ئەدەم
2018-05-31 12:59:26
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشووی ئه‌و حیزبه وه‌ك كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی و نزیك له نەوشیروان مسته‌فا ناسراوه، له ناكۆكی سیاسی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌شدا زۆرجار له لایه‌ن خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانییه‌وه نێوەندگیری ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی پێسپێردراوه. (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ناوبراودا هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌خاته به‌ر باس و رووداوی "هێرش بۆسه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" تاوتوێ ده‌كاته‌وه.
دره‌و میدیا: له شه‌وی هێرشه‌كه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 12ی ئایار، تۆ بۆچی به چه‌ك و پاسه‌وانه‌كانته‌وه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان بووی؟
عه‌تا سه‌راوی: سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ویت ئه‌وه راست بكه‌مه‌وه شیخ جه‌عفه‌ر هێرشی نه‌كرده سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. من به رێككه‌وت كاتژمێر 9:25 ی شه‌و له‌گه‌ڵ نما ته‌له‌فۆنم كرد له كاتی قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵی گوێم له ته‌قه‌یه‌كی زۆر بوو. ئه‌و كات له ماڵی هاوڕێیه‌كم بووم له نزیك گرده‌كه، پرسیارم لێ‌كرد، وتم ئه‌وه چییه؟ وتی هاتنه سه‌رمان. ئاخیر رۆژی هه‌ڵبژاردن بوو، پێشمه‌رگه‌كانم له شاره‌زووره‌وه هاتبوونه‌وه، یه‌كسه‌ر به پێشمه‌رگه‌كان و چه‌كه‌وه چوومه ئه‌وێ بۆ به‌رگری له مه‌زاری كاك نه‌وشێروان و كوڕه‌كانی كاك نەوشیروان.
من له رابردووش نه‌مشاردۆته‌وه ئيلتیزاماتێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نه‌وشێروان هه‌بووه. به ئێستاشه‌وه من له 2006وه له وازهێنانی كاك نه‌وشیروانه‌وه تاوه‌كو 2009 و جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كیتی، یه‌ك رێچكه و یه‌ك رێباز و یه‌ك مه‌بده‌ئم هه‌بووه، باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه ئه‌بێ هه‌ر یەكبگرینەوە له‌گه‌ڵ گۆڕان و سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه. ئێستاش له‌سه‌ر باوكیان و مه‌زاری كاك نه‌وشێروان، وه‌ك چۆن له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال و یه‌كیتی نیشتیمانی خۆم به‌كوشت ئه‌ده‌م ئاواش له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی كاك نه‌وشیروان و كاك نه‌وشێروان خۆم به كوشت ئه‌ده‌م.
به‌داخه‌وه كاك جه‌عفه‌ر ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كاك قادری حاجی عه‌لی كردبوو له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌نێوانیان هه‌ردووكیان دروستبوو، زۆر كه‌س لێدوان ئه‌ده‌ن له لای گۆڕان و یه‌كێتی كه له ئه‌لفه‌وه تا یای ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان تا 1:30 شه‌و هه‌ر ئاگایان له هیچ نه‌بووه و هه‌ر خۆیان ئه‌كەن به پاڵه‌وان.
كاتێك من له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان و كاك حه‌سه‌نی مام ساڵح بووم و چوومه ماڵی كاك نه‌وشێروان، كاك قادری حاجی عه‌لی له ژووره‌كه‌ی بوو ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هێشتا به گوێچكه‌یه‌وه بوو و له گه‌رمه‌ی ته‌قه‌كان ئێمه له‌وێ بووین، تا نیو سه‌عات دوای ئه‌وه‌ش جگه له چه‌ند كارمه‌ندێك و هه‌وڵسوڕاوی گۆڕان له‌و ناوه‌بوون یه‌ك به‌رپرسی حیزبی له‌وێ نه‌بوو. له ده‌ره‌نجامی موناقه‌شه و شه‌ڕه قسه‌ی كاك جه‌عفه‌ر و كاك قادر، كاك قادر به منی وت ته‌قه‌كان به‌ر وێنه‌كه‌ی كاك نه‌وشێروان و مه‌كۆی سه‌ره‌كی كه‌وتوون، وتی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌نگه ده‌نگمان بووه و ئه‌و جنێوی داوه و منیش جنێوم داوه و وتوومه ئه‌گه‌ر پیاوی وه‌ره بۆ ئێره له گرده‌كه‌م و ئه‌ویش هاتووه. ئه‌مه ده‌قی قسه‌ی كاك قادر بوو و شێخ جه‌عفه‌ریش هه‌ر وای وت، ده‌ره‌نجام ئه‌مه شتێكی به‌رنامه بۆداڕێژراوی یه‌كێتی و گۆڕان نه‌بوو، دوو هاوڕێ به‌شه‌ڕ هاتوون ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێكه‌وته‌وه.
وه‌ك چۆن له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال خۆم به كوشت ئه‌ده‌م، ئاواش له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی كاك نه‌وشیروان خۆم به كوشت ئه‌ده‌م
دره‌و میدیا: تۆ سه‌ره‌تا وتت شێخ جه‌عفه‌ر هێرشی نه‌كرده سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان، ئه‌گه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر هێرشه‌كه‌ی نه‌كردووه كێ له یه‌كیتی كردوویه‌تی؟
عه‌تا سه‌راوی: به‌ڵی شێخ جه‌عفه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مه به به‌رنامه نه‌بووه نه له لای كاك قادر و نه له لای كاك جه‌عفه‌ر. له قسه كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌شه‌ڕ هاتوون ئه‌و پێیوتووه من له گرده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پیاوی وه‌ر ئێره، ئه‌ویش وتوویه‌تی واهاتم. ئه‌وانیش ته‌قه‌یان له پاسه‌وانه‌كانی كاك جه‌عفه‌ر كرد له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان، به‌داخه‌وه نه‌ئه‌بوو ئه‌وه روویبدایه. تا دوای نیو سه‌عات ئێمه له‌وێ ماینه‌وه و كاك قادر و چیا و نما ئاگادارن، نه‌شمان ئه‌زانی ته‌ره‌ف كێیه. دوای ئه‌وه كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و ئارامی شێخ محه‌مه‌د و هوشیار عه‌بدوڵڵا و، زۆرێك له‌و براده‌رانه مامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د دوای دوو سه‌عات بۆ 45 ده‌قه هاتوونه‌ته ئه‌وێ. كه‌متر له سه‌عاتێك دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ حاكم قادر و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی براده‌ره‌كانی خۆمان قسه‌م كردووه، ده‌ره‌نجام گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه و راگه‌یاندنیان واز له‌وه بهینێت كه بانگه‌واز بكات خه‌ڵك بێنێت بۆ گرده‌كه و توانیمان هه‌ڤاڵانی خۆمان كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و مامۆستا جه‌مال له‌گه‌ڵ هێرۆ خان و كاك حاكم قادر و كاك عیماد بگه‌یه‌نینه یه‌ك و شته‌كه كۆتایی بێ و كۆتایی پێهات.
دره‌و میدیا: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تۆمه‌تی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاند، بۆچی تۆ ئه‌مه به شه‌ڕی نێوان دوو كه‌س ئه‌خه‌یته روو؟
عه‌تا سه‌راوی: من ئێستاش ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یان كرد به وه‌زعی ئه‌لبیسه‌كه. به‌داخه‌وه گۆڕان و ئه‌و پێنج حیزبه‌ی تریش دۆخه‌كه‌یان والێكرد شه‌ڕه‌كه‌یان كرد به شه‌ڕی یه‌كێتی و ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له دهۆك و هه‌ولێر و موسڵ شامی شه‌ریف بێت و هیچ رووینه‌دابێت. به‌شێكیان چوونه پاڵ توركمان و عه‌ره‌به‌كان له كه‌ركوك دژ به یه‌كێتی، ئه‌مه كاره‌ساته ئێمه تێی كه‌وتووین، من به‌ش به حاڵی خۆم وه‌كو یه‌كێتییه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كان و گۆڕانه‌كان به كاك به‌رهه‌میشه‌وه، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ناس یان كاك نه‌وشێروان ناس و گۆڕان ناس بن ئه‌بێ یه‌كێتی و گۆڕان و كاك به‌رهه‌م یه‌ك بگرینه‌وه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ئه‌كات، له‌م وڵاته ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز له نێوان ئه‌م هێزانه دروست ئه‌بێ و باجه‌كه‌شی زۆر زۆر قورسه.
دره‌و میدیا: ئه‌م ناكۆكییه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێوه و پارتی، چه‌نده ئێوه هانده‌دات بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ئامانجی كاركردن له به‌غداد؟
عه‌تا سه‌راوی: كورد ئه‌بێ هه‌موومان بتوانین هاوپه‌یمانییه‌كمان هه‌بێت و یه‌ك به‌ره‌مان هه‌بێت له عێراق، به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێمباشه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه لێره‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێكبێت كه یانزه كورسییان هه‌یه، مه‌رجی پێكهاتنمان له‌گه‌ڵ پارتیش پێكهاتن بێ له‌گه‌ڵ گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و هێزه‌كانی تر له لایه‌نه ئیسلامییه‌كان. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ دەستكەوتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بچینه به‌غداد، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سكه‌وتی حیزبیش بێت به‌داخه‌وه پێموایه ئێمه و پارتی رێككه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وان و سه‌رۆكی عێراق بۆ ئێمه دووباره‌بكه‌ینه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
دره‌و میدیا: ئایا هه‌وڵی كرده‌یی هه‌یه بۆ به‌ستنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له‌نێوان ئێوه و پارتی؟ ئاماژه‌كانی گه‌یشتنه رێككه‌وتن ده‌ركه‌وتوون؟
عه‌تا سه‌راوی: به‌ڵی له هه‌ردوولا هه‌یه. پارتی ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌یه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كاك به‌رهه‌م دوور بكه‌وێته‌وه، بۆیه من به‌ش به‌حاڵی خۆم به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق خۆشحاڵ نیم، ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم ئه‌و حكومه‌ته‌ی له ئاینده‌ی عێراق دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه ئه‌وا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئه‌ڕوات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكبێت به‌ڕاستی حكومه‌تێك نابێت له ئاستی پێویست و خواستی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز دروست ئه‌بێ
دره‌و میدیا: له‌سه‌ره‌تاوه پارتی دیموكرات له رێگای وته‌بێژی حیزبه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ئه‌لیكترۆنی له پارێزگای سلێمانی، ئێوه چۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزێك ده‌به‌ستن كه وه‌ك ساخته‌كار ده‌تانبینێت؟
عه‌تا سه‌راوی: بریا یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئیمكانییه‌تمان هه‌بوایه كه بمانتوانیایه كۆنتڕۆڵی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ین، ئه‌مه بوختانێكی گه‌وره‌یه. ئێمه سێ كورسی ده‌نگمان كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ته‌زویری بكردایه ئه‌بوو ئێمه 25 بۆ 30 كورسیمان بهێنایه نه‌ك سێ كورسی دابه‌زین. ئه‌مه جگه له بوختانێك و جگه له‌وه‌ی به‌هاوكاری و پشتیوانی حیزبی و ئیعلامی و مه‌عنه‌وی پارتی و هه‌ندێ هێزی لایه‌نی ئیسلامی و هه‌ندێ لایه‌نی سلێمانی ویستیان گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك له یه‌كێتی بكه‌ن، پێیان وابوو یه‌كێتی له ئه‌رزئه‌ده‌ن. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌ئه‌كرد یه‌كێتی به‌و هه‌موو فشار و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی له‌سه‌رییه‌تی و له سه‌رۆكی پارتییه‌وه تا دێته خوار بۆ داپۆشینی 25ی ئه‌یلول كه سه‌رو بنی زمانی شكستی خوارد له ریفراندۆم، یه‌كێتی تۆمه‌تبار ئه‌كات به‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تی كردووه، به هه‌موویان ئه‌یانویست یه‌كێتی به‌چۆكدا بهێنن به‌ڵام یه‌كێتی خۆی گرت و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ی توانی وا بكات كه‌مترین زه‌ره‌ر بكات به سێ كورسی.
ئێمه به سێ كورسی پاشه‌كشه‌مان كردووه نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنابێت. من هیچ خۆشحاڵ نیم به‌و ئه‌نجامه و ئومێدمان وابوو كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان وابوو كه‌وتنی یه‌كێتی ببینن نه‌یانتوانی.