"ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ساخته و دزی یه‌كده‌گرن"
2018-06-08 07:55:58
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان بۆ دوو پرۆسه‌ی دژ به یه‌ك دا، یه‌كێكیان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و ئه‌وه‌ی تر بۆ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام له هه‌ردوو پرۆسه‌كه تۆمه‌تباركردن به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری بۆ پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌بوو، ئێستاش دوو هێزه‌كه كار بۆ دانووستان له پێناو به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی كرد له دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر.
دره‌و میدیا: به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له ریفراندۆمی25ی ئه‌یلول بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بۆ به‌شداریكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ساخته‌كاری ئه‌نجامدراوه، بۆچی له هه‌ردوو پرۆسه‌كه پارتی و یه‌كێتی تۆمه‌تبارن به په‌نابردنه به‌ر ساخته‌كاری؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نییه، به‌ڵام ده‌توانین له‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه ده‌ست بخه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵك هیچ جۆره ئومێد و متمانه‌یه‌كی به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه، ده‌كرا ئه‌وه‌ی به ساخته‌كاری كرا به‌ڕاستیش بكرایه به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رز فێڵ له‌و میلله‌ته بكرێت و ماڵ و سامانی بدزرێت، بۆ مانه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵات ته‌زویر بكه‌ن ئه‌ی چی رێگایه‌ك ده‌مینێته‌وه؟ خه‌ڵك چۆن ئومێد و متمانه به داموده‌زگاكان بكات؟ له راستیدا خه‌ڵك گه‌یشتتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ سیاسه‌ت نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ دیموكراسییه‌ت و یاسا، بۆیه خه‌ڵك به‌ره به‌ره موقاته‌عه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و به‌پێی بانگه‌وازه‌كان ناچێت. به‌تایبه‌ت له پرسی ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تا دا كه چوونه ناو ریفراندۆم به‌بێ بنه‌مای یاسایی چوون و ساخته‌كاری پێوه دیاربوو، ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌موومان ده‌مانزانی چی به‌سه‌ر دێت. بۆیه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تێنه‌په‌ڕاند سڕیان كرد و دواتر راده‌ستی دادگای فیدڕاڵی عێراق كرا و هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ریفراندۆم جگه له سلبیات و دۆڕاندن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.
ده‌روه میدیا: پارتی و یه‌كێتی ویستیان رابه‌رایه‌تی هه‌ردوو قۆناغه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئیستا هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دانووستان و به‌شداری له حكومه‌ت ده‌ست پێكردووه، پێتوایه ئه‌و دوو هێزه له دانووستانه‌كان به‌چی ده‌گه‌ن؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: له گووتاره‌كانی قۆناغی ریفراندۆمیان ده‌یانوت "ئێمه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ناكه‌ین، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه چۆن دوو دراوسێی باش بین". باسیان له ده‌ستوور ده‌كرد ده‌یانوت "59 خروقاتی تیایه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌ستووره گفتوگۆ ناكه‌ین". به‌ڵام سیاسه‌تی خه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو هێزه كه سیاسه‌تی خه‌تی میكیاڤیللییه، هیچ شه‌رمیان به‌وه نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن و دان به‌و قۆناغه بنێن كه شكستیان هێناوه یه‌كسه‌ر دێنه‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئێستا زۆر مه‌منوونن به ده‌ستوور و زۆر مه‌منوونن به دادگا.
دوای ئه‌وه‌ی دادگا وتی، پرۆسه‌ی ریفراندۆم ناده‌ستوورییه و دانیپێدا نانرێت و ده‌بێت هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت به ده‌ستووری عێراق، ئه‌وان 400 هه‌زار دیناری دادگاییكردنه‌كه‌شیان دا كه نه‌یانبرده‌وه له دادگای فیدڕاڵی.
ئێستاش پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر به ته‌زویره‌وه به‌ره‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌چن كه كه له سایه‌یدا سوێند بۆ پارێزگاریكردن له یه‌ك پارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌خۆن. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته زۆر قێزه‌وه‌ن و ناشرینه، چۆن ویژدانیان قبوڵ ده‌كات بیكه‌ن! چۆن به ته‌زویر دژی ده‌وه‌ستن به ته‌زویر هانای بۆ ده‌به‌نه‌وه؟ ئه‌وه هه‌مووی ناشرین بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه و نه‌مانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌یه، بۆیه وا له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ناشرین بوون.
دره‌و میدیا: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن درێژه به ناكۆكی سیاسی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان ده‌دات؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بۆش و ساخته و دزی یه‌كده‌گرن، رێككه‌وتنی ستراتیجیش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه بۆیه به‌هانای یه‌كتره‌وه چوون. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار پارتی و یه‌كێتی یه‌كتری به خائین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له كاتی پێویستیش دژ به میلله‌ت و به‌ره‌ی گه‌ل یه‌كده‌گرنه‌وه و پشتوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه كه یه‌كناگرێت، ئه‌و به‌ره‌یه له‌سه‌ر حه‌قی میلله‌ت ناتوانن یه‌كبگرن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر به‌شی خۆیان تا رادده‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێون شه‌ش هێز دروست بوو ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و رووداوه و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاڵی ته‌قلیدی پێشووتر، نابێت ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سكه‌وتی هه‌بێت و بچێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانپه‌روه‌ری دانووستان بكات یان له‌گه‌ڵ وڵاتان رێكبكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی گه‌نده‌ڵ ده‌توانێت دانووستان له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵێكی دبلۆماسی بۆ ئه‌وه بكات كه ماڵ و سامانه‌كه‌ی بپارێزێت و تووشی دادگاییش نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن نیشتیمان بپارێزێت یان سه‌ربازانی وڵاتانی تر كه هاتنه ناو كوردستان ده‌ریانبكات و كوردستان بپارێزێت، ئه‌وانه جۆره چاوه‌ڕوانییه‌كن زۆر دووره له‌م ده‌سه‌ڵاته.
دره‌و میدیا: بارزانی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ریفراندۆم بووه سه‌رۆكێكی ون، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چ جۆره ده‌ركه‌وتن و واتایه‌كی سیاسی هه‌یه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: له دوای ریفراندۆم پێنج سه‌ركرده‌ی كورد ناویان چووه ناو دۆسییه‌ی داخراو و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كراو، مه‌سعود بازانی یه‌كێكه له‌وان. وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن كاتی خۆی شكستی هێنا و مه‌له‌فی داخرابوو و وڵاتانی جیهان هێشتیانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆئه‌وه‌ی مه‌رجه قورسه‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئیستا داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ریشمان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكستخواردوو و دۆسییه داخراوه له رووی نێوده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بمینێته‌وه تاوه‌كو مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنن، وه ده‌یسه‌پێنن و له داهاتوو زۆر زیاتریشی ده‌كه‌ن. وه‌كو یارمه‌تیش له‌وانه‌یه یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نه بده‌ن، گومانێكی زۆریش هه‌یه له‌و ته‌زویره‌ی ریفراندۆم هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی به‌شدارییان كردبێت و به تایبه‌تی په‌نجه بۆ ئێران درێژ ده‌كرێت. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی ئێستای ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه‌ی كه مه‌له‌فیان داخراوه، هه‌ر جۆره جموجۆڵێكی دبلۆماسی بكه‌ن ته‌نیا له زه‌ره‌ری كورده.
حه‌ز ده‌كه‌م نموونه‌یه‌ك باس بكه‌م، كاتی خۆی ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستی له‌كار بكێشایه‌ته‌وه و به یه‌كجاری دوور بكه‌وتایه‌ته‌وه، نه حیزبی به‌عس نه عێراق وای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. به هه‌مان شێوه له كوردستانیش ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له دوای ریفراندۆمه‌وه دۆسییه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان داخراوه له ژێر سزادان، چه‌نده دوور بكه‌ونه‌وه له سیاسه‌ت هه‌رێمی كوردستان قازانج ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ش چه‌نده نزیكتربن و بێنه‌وه مه‌یدان به‌شكسته‌وه دێنه‌وه و سزاكانی سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌بێت كه ئیستاش هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له‌ژێر سزادایه.
مەسعود عەبدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی
دره‌و میدیا: ئه‌و پێنج سه‌ركرده سیاسییه كێن كه له ژێر سزای نێوده‌وڵه‌تیدان و وه‌ك تۆ ده‌ڵێی دۆسیه‌یان داخراوه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی كه مسۆگه‌ره و دیاره له‌نێو دۆسییه‌ی پێنج سه‌ركرده دوورخراوه‌كه‌ی هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشووتر كاك مه‌سعود بارزانییه، كاتی ئستیقاله‌كه‌شی باشترین به‌ڵگه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به به‌یاننامه‌ی فه‌رمی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به دووركه‌وتنه‌وه‌ی. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیاری جیهانی، ئه‌وانه‌ی له ریفراندۆم به‌شداربوون جارێكی تر مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان له‌گه‌ڵ ناكرێت. به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانیش، ئه‌و كات كه ماكگۆرك چووبووه لای جه‌نابی كاك مه‌سعود دوو شایه‌دی كوردی بردبوو و له‌وێ به راشكاوی به بارزانی وتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه بكرێت و به‌گوێی ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ی، ئێمه جارێكی تر مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌ین. چوار كه‌سه‌كه‌ی تر مه‌رج نییه كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كان بن، به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی و له‌ناو پارتی كه‌سی تریش هه‌ن، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت له‌و لیسته‌دان، به‌ڵام زیاتر ته‌ركیز خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو.
دره‌و میدیا: به‌پێی پێشبینییه‌كانت مه‌رجه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چی ده‌بێت له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در یان هێزه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتووی عێراق؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: به گشتی ئاگاداری ئه‌وه‌ین كاتی خۆی ئه‌و دوو هێزه‌ی ده‌سه‌ڵات كورسی و ئیمكانییه‌تیان زۆر بوو، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان به‌هێز بوو له‌ناو عێراق به‌ڵام كارێكی وایان پی نه‌كرا، ئێستاش به‌و دۆخه شكستخواردووه‌یان به ته‌زویر و ملخوارییه‌وه ده‌چنه به‌غداد ناتوانن شتێك بكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن شوێنكه‌وته‌بن و به دوای ئه‌و هێزانه‌وه بن. پێشتر به‌غداد و هه‌ولێر وه‌ك دوو پایته‌خت وابوون ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان دڵ بوایه ئه‌وه‌ی تر مێشك بوو، جارێ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌ما به‌هۆی ئه‌و ریفراندۆمه و ئیستا به‌غداد بۆته شوێنه گرنگه‌كه، بۆیه لێره‌وه به رجا و تكا ده‌چن و پێموانییه شتێكی وایان پێبكرێت ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه بشدارده‌بن. سیناریۆی پارتی ئه‌وه‌یه هوشیار زێباری بكات به سه‌رۆك كۆمار، پێموانییه عێراق رێگا بدات كه‌سێك ببێته سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ری كردبێت. داوا و خواسته‌كانی حیزبی گه‌نده‌ڵ زۆر لاواز و كه‌سییه له ئاستی رووداوه‌كان نییه نابێ خه‌ڵك ئومێدی زۆری به‌وه هه‌بێت.
مەسعود عەبدولخالق: ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن
دره‌و میدیا: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌وڵه یاسایی و سیاسیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌هۆی ساخته‌كاری، پێتوایه بتوانن گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كاندا بهێنن؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: ناڵێم عێراق ده‌ستی له‌و ته‌زویره هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر عێراق بیكردایه عه‌بادی بۆخۆی ده‌یكرد، پێده‌چێت ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك لایه‌ن بێت له عێراق و مه‌رج نییه هه‌موو حیزبه‌كان كردبێتییان، هه‌تا ئه‌و حیزبانه‌ی ته‌زویریشیان كردووه هه‌موویان ئاگایان لێ نییه چونكه ئه‌و باڵ باڵێن و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیانه ئه‌وان راسته‌وخۆ ئاگایان لێیه، كه من كه‌ركوكی لێ ده‌به‌مه ده‌ره‌وه. به‌ڵام گرنگه ئه‌و شه‌ش لایه‌نه به‌ره‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و غورفه‌ی عه‌مه‌لیاتیان هه‌بێت و ستراتیجییه‌تی نوێ دابڕێژن، به‌م رێگایه كاری گه‌وره‌یان پێده‌كرێت.