Draw Media

(درەو میدیا): مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كرد. بەپێی هەواڵێك كە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا پابەندبونی واشنتۆنی نیشانداوە بە بەردەوامیدان بە پاڵشتییەكانی عێراق لە شەڕی لەناوبردنی داعشدا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا عەبادی و مایك پێنس گفتوگۆیان كردووە لەبارەەی "دۆخی ناوچەكە و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق". پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەباددی دوای چەند رۆژێك دێت لە هاوپەیمانێتیكردنی حەیدەر عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق. تائێستا هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ئەو هاوپەیمانێتییەوە روون نییە كە لەنێوان سەدر و عەبادی و هادی عامری و عەممار حەكیم وەكو چوار هێزی سیاسی سەربە پێكهاتەی شیعەدا دروستبووە.  


(درەو میدیا): ‏د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان پیرۆزبایی لە گەلی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات. قەرەداغی لە توتێكیدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت:" پیرۆزبایی لە گەلی توركیا دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوازێكی شارستانیانە و سەربەرزانە، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆك ئەردۆغان دەكەین كە متمانەی گەلی توركیای مەزنی بەدەستهێنایەوە كە بە رێژەی 90% بەشداری هەڵبژاردنی كرد، لە خودا داواكارین سەركەوتنی زیاتری پێبەبەخشێت و سەركەوتووی بكات لە بەرزكردنەوەی گەلەكەی بە هەموو پێكهاتەكانییەوە تا دەگاتە ئاستی وڵاتەی گەورە پێشكەوتووەكان".  


(درەو میدیا) بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان" هەدەپە" زیاتر لە 11%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بەوەش هەدەپە دەبێتە خاوەنی 67 كورسیی پەرلەمانی نوێی توركیا. یەكێك لە پەرلەمانتارە دەرچووەكانی هەدەپە ناوی" عومەر ئۆجەلان" ە و برازای عەبدولا ئۆجەن رێبەری زیندانیكرداوی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە لەسەر بازنەی شاری روحا كورسییەكی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. ئەمەش ناوی تەواوی پەرلەمانتارەكانی هەدەپە: ئەدەنە: -    تولای هاتیموگولاری ئوچ -    كەمال پەكۆز ئاگری: - به‌ردان ئۆزتورك - دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر - عه‌بدوڵا كۆچ ئەنكەرە:  فیلیز كەرەستەچی ئۆغڵو دەمیر •    ئەنتالیا:  كەمال بولبول •    بینگۆل: ئەرداڵ ئایدەمیر •    بەتلیس:  محەمەد جەلادەت غایدالی •    ئامەد: -    عەدنان سەلجوق مزراكلی -    ساڵحە ئایدەنیز -    ئیمام تاشچیر -    رەمزیە توسوون -    هشیار ئۆزسۆی -    سەمرا گوزەل -    گارۆ پایلان -    دێرسیم داغ -    موسا فارس ئۆغولاری •    غازی عەنتاب: مەحمود توغرول •    هەكاری: -    لەیلا گوڤەن -    سەعید دەدە -    ئۆزگور زەیدان ئۆغڵو •    هەتای: باریش ئاتای  مینگوڵوئۆغڵۆ •    مێرسین: -    فایتمە كورتوڵان -    ریدڤان توران •    ئیستانبوڵ: -    پەروین بوڵدان -    موسا پیرئۆغڵو -    ئەركان باش -    ئیرۆڵ كاتیرچی ئۆغڵو -    ئەحمەد شیك -    ئۆیا ئیرسۆی -    هودا كایا -    زەینەڵ ئۆزین -    دڵشاد جانباز كایا -    حەقی ساروخان ئۆلوچ -    عەلی كەنعان ئۆغڵو -    زولەیخا گولوم •    ئیزمیر: -    سەرپیل كەمالبای -    موراد چەپنی •    قارس: ئایهان بیلگەن •    كۆجا عەلی:  عومەر فاروق گەرگەرلی •    ماردین: -    مدحەت سانچار -    پیرۆ دوندار -    توما چەلیك -    ئیبرۆ گونای •    مووش: -    گوڵستان كیلیچ -    مەنسور ئیشك •    سێرت: -    مەراڵ دانش بێشتاش -    سدیق تاش •    دێرسیم: عەلیجان ئۆنلو •    روحا ( ئورفا): -    نیعمەوتوڵا ئیردوغموش -    عائیشە سوروچ -    نەسرەدین ماچین -    عومەر ئۆجەلان •    وان: -    سەزای تەمەللی -    بەیدا ئۆزگوكچە ئەرتان -    موراد ساریشاچ -    موعەزەز ئۆرهان -    تەیب تەمەل •    باتمان: -    فەلەكناس ئوجا -    نەجدەت ئیپەكیوز -    عائیشە ئاجەر باشاران -    محەمەد روشتو •    شرناخ: -    حەسەن ئۆزگونێش -    نوران ئیمیر -    حوسەیت كاچماز •    ئیدر: حەبیب ئیكسیك


راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت شەپۆلێك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نوێ ئێرانی گرتەوە، خۆپیشاندانی ئەمجارەی ئێران لە ناو بازاڕەوە دەستیپێكرد. بەرزبونەوەی بەهای دراوی بیانی و نرخی كاڵا و كەمبونەوەی كڕیاران لە بازاڕەكاندا سەرچاوەی نیگەرانی ئەمجارەی ئێرانە. بەپێی قسەی چالاكوانان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، خۆپیشاندان شارەكانی (تاران- شەهرەیار- كەرەج- قیشم- بەندەر عەباس- مەشهەد) گرتوەتەوە، دوكاندارەكان وەكو ناڕەزایەتی دوكانەكانیان داخستووە. موحسین هەمەدانی یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری تارانی پایتەخت لەبارەی بارودۆخی تارانەوە رایگەیاند" ئێستا خەریكە بارودۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەین، بڕیاردراوە هێزە ئەمنییەكان لەناو بازاڕدا جێگیربكرێن". یاریدەدەرەكەی پارێزگاری تاران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیلنا وتی: هەندێك كەس دەیانویست بارودۆخەكە بقۆزنەوە، بۆیە بەرەنگاریان بوینەوە. راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باسلەوەدەكەن، هێزە ئەمنییەكانی تاران گازی فرمێسكڕێژیان لەدژی كاسبكارە ناڕەزییەكان بەكارهێناوە و هەندێك لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەكان بە دەستی هێزە ئەمنییەكان لێیان دراوە. سەرەتای ناڕەزایەتییەكانی ئەمجارەی ئێران دژی خراپی دۆخی ئابوری و بازاڕ لە تارانەوە دەستیپێكرد، كاتێك ژمارەیەك لە دوكاندارەكان بڕیاریاندا دژی بارودۆخی خراپی بازاڕ دوكانەكانیان دابخەن. بەگوێڕەی هەندێك ڤیدیۆ كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبونەتەوە، دوكاندارەكانی تاران ئەوانەی ناڕەزایەتییان دەستپێكردووە، بەناو بازاڕەكاندا دەگەڕێن و داوا لە هاوكارەكانیان دەكەن دوكانەكانیان دابخەن و ببێنە ناو ناڕەزایەتییەكانەوە. ئەحمەد كەریمی ئەسفەهانی ئەمینداری ئەنجومەنەكانی سەندیكا و بازاڕ لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی دانشجویانی ئێران (ئیسنا)ی وت: بارودۆخی بازاڕمان پێشبینی كردبوو، بۆیە چەندینجار یاداشتمان بە بەرپرسان داو پێمانوتن ناكرێت بەم سیاسەتانەی ئێستا بارودۆخی بازاڕ كۆنترۆڵ بكرێت. بازاڕی كڕین و فرۆشتنی موبایل لە تاران سەرچاوەی سەرەكی نیگەرانییەكانە، بەرزبونەوەی نرخی موبایل و ئاڵتون لە بازاڕەكاندا گەیشتوەتە ئاستێكی چاوەڕواننەكراو، ناڕەزایەتییەكان كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و بازرگانیشی گرتوەتەوە. ئێستا (100 هەزار) ریاڵی ئێرانی بەرامبەر بە (یەك دۆلار)ی ئەمریكییە، ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی بانگهێشتكردنی حەسەن رۆحانی سەرۆكی وڵات دەكەن بۆ لێپرسینەوە، ئەگەر دابەزینی بەهای دراوی ئێران هەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەو پەرلەمانتارانە داوایان لە حكومەتی رۆحانی كرد رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر. لە تشرینی یەكەمی 2012وە ئەمە گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە كە تارانی پایتەخت بەخۆیەوە ببینێت، كە لەو ساڵەدا بەهەمان شێوەی ئێستا سزا نێودەوڵەتییەكان بوونەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێران و بەوهۆیەوە شەپۆلێك خۆپیشاندان لەو وڵاتە سەریهەڵدا و دواجار حكومەتی ئێران رەزامەندی نیشاندا لەسەر دانوستان لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ژوری بازرگانی كۆبوەوە و وتی: نیگەرانی سزا ئابورییەكانی ئەمریكا مەبن، كێشەی ئاڵوگۆڕی درا و دارایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چارەسەر دەكرێت. زەریف وەكو ئاماژەیەك بۆ سزا ئابورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران لەدوای كشانەوە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە روی دەمی كردە ناڕەزایەتییەكان و رایگەیاند" هەمومان لەناو یەك كەشتیداین، لاوازكردنی حەسەنی رۆحانی لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نییە، ئامانجەكە نە رژێمی ئیسلامی ئێرانە و نە دەوڵەتی ئاغای رۆحانی، ئێران بە ئامانجگیراوە". لە تشرینی یەكەمی 2012وە ئەمە گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە كە تارانی پایتەخت بەخۆیەوە ببینێت، كە لەو ساڵەدا بەهەمان شێوەی ئێستا سزا نێودەوڵەتییەكان بوونەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێران و بەوهۆیەوە شەپۆلێك خۆپیشاندان لەو وڵاتە سەریهەڵدا و دواجار حكومەتی ئێران رەزامەندی نیشاندا لەسەر دانوستان لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە.


(درەو میدیا): به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، هه‌ده‌په‌ ٢٥ ژنه‌په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه‌ ٩ په‌رله‌مانتار له‌ ڕیزبه‌ندی ژماره‌ یه‌ك سه‌ركه‌وتن. به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كان، پارتی دیموكراتی گه‌لان " هه‌ده‌په‌ " زیاتر له‌ ١١.٥٠% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ٦٧ په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه‌ ٢٥ په‌رله‌مانتاریان ژنن. له‌ كۆی ئه‌و ٢٥ ژنه ‌په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ‌، ٩ په‌رله‌مانتار له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوون. ژنه ‌پارله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ خوولی نوێی په‌رله‌مانی توركیا: ئیستانبوڵ: په‌روین بوڵدان، ئۆیا ئه‌رسۆی، هودا كایا، دیلشات جانباز كایا، زوله‌یخا گولوم ئیزمیر: سه‌رپیل كه‌مالبای ئه‌نقه‌ره‌: فیلیز كه‌ره‌سته‌چی ئۆغلو ئه‌ده‌نه‌: تولای هاتیم ئۆغوللاری ئاگری: دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر ئامه‌د: سالیحه‌ ئایده‌نیز، ڕه‌مزیه‌ تۆسوون، سه‌مرا گوزه‌ل، دێرسم داغ جۆله‌مێرگ: له‌یلا گوڤه‌ن مێرسین: فاتمه‌ كورتولان مێردین: په‌رۆ دوندار، ئه‌برو گونای مووش: گولستان كلچ كۆچیگت سێرت: مه‌رال دانش به‌شتاش ڕوحا (ئورفا): ئایشه‌ سوروجو وان: به‌دیعه‌ ئۆزگۆكچه‌ ئه‌رتان، موئه‌زه‌ز ئۆرهان ئێلح (باتمان): فه‌له‌كناس ئوجا، ئایشه‌ ئاجار باشاران شرناخ: نوران ئیمیر سەرچاوە: فوراتینوز  


(درەو میدیا): لە مەكسیك ئەو هاوكێشەیە پێچەوانە بووەوە كە هەمیشە پۆلیس تاوانبارو گومانلێكراوان دەستگیردەكات، ئەمجارەیان پۆلیسەكان خۆیان دەستگیركران. بە گومانی تێوەگلان لە تیرۆركردنی یەكێك لەو كەسانەی كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی كاندیدكردووە، دەسەڵاتدارانی مەكسیك هەموو پۆلیسەكانی شارۆچكەی (ئۆكامبۆ)یان دەستگیركرد. رۆژی پێنج شەممەی رابردوو فرناندۆ ئەنجیلیس خوارێز كە تەمەنی (64 ساڵ)ەو خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی (ئۆكامبۆ) كاندید كردبوو، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا. ئەنجیلیس سێیەمین سیاسەتمەدار بوو كە لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ویلایەتی میچواكان لە خۆرئاوای مەكسیك بكوژرێت، بەشێوەیەكی گشتیش لەسەرتاسەری مەكسیك تائێستا و بەر لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كە بڕیارە تەموزی داهاتوو بەڕێوەبچێت، زیاتر لە 100 كەسی سیاسەتمەدار كوژراون. هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی مەكسیك هەموو كارمەندانی پۆلیسی شارۆچكەی (ئۆكامبۆ)یان دەستگیركرد كە ژمارەیان (27) كەسە لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی شارۆچكەكە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ئەگەری تێوەگلانیان لە روداوی كوشتنی ئەو پیاوە.  


(درەو میدیا): موحەڕەم ئینجە كاندیدی پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دانیشنا بە شكستهێنان بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی " ئاكەپە" و لە پەیامێكدا وتی:" تۆ سەرۆكی هەموومان بە و هەموان لە باوەشبگرە و منیش ئەگەر هەڵبژێدرامایە ئەوەم دەكرد." ئینجە جەختیشیكردوەتەوە بەو ئەنجامانە قایلەكە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەنراوە و وتی:" ئەو ئەنجامانەی كە نوێنەرەكانمان لە بنكەكانی دەنگداندا كۆیانكردوونەتەوە جیاوازنین لەگەڵ ئەوانەی راگەیەنران." ئینجە لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا روونیشیكردوەتەوە كە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان نەكردووە، بەڵام دەیكات. بە گوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا ئەردۆغان 52.55%، و موحەڕەم ئینجە 30.67%ی دەنگی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە.  


  (درەو میدیا): پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌ ١٦.٥%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی حەوت وڵاتیش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.     ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی دەرەوە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا ئاشكرا بوون. له‌ دەنگدانی دەرەوە، ملیۆنێك و ٤٤٣ هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆکایەتی و په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوو. ئاستی به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ دەرەوە ٤٨% بوو. له‌ ئه‌ڵمانیا ٧١٨ هه‌زار و له‌ فه‌ره‌نسا ١٧٠ هه‌زار و ٩٠١ كه‌س ده‌نگیان داوه‌. به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، ئاكه‌په‌ ٥٢.٥%، جه‌هه‌په‌ ١٧.٣%، هه‌ده‌په‌ ١٦.٥% و مه‌هه‌په‌ ٨%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانیان به‌ده‌ستهێناوه‌. هه‌ده‌په‌ هاوشێوه‌ی ناوخۆی توركیا له‌ دەرەوەش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام به‌ به‌راورد بە هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ كه‌میكردووه‌.  هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌ دەرەوە ١٧٠ هه‌زار و ٢٣١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ڕێژه‌ی ١٩.١ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ ٢٢٠ هه‌زار و ٥٩ ده‌نگ بوو، له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ه‌نسا ده‌نگی هه‌ده‌په‌ كه‌م بوو. له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ زۆرترین ده‌نگده‌ری توركیای لێیه‌، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ ١٥.٩% دابه‌زی بۆ ١٤%. له‌ فه‌ره‌نسا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ ٢٥% دابه‌زی بۆ ٢٣%. هه‌ده‌په‌ له‌ فینلاند، به‌ریتانیا و عێراق ده‌نگه‌كانی زیاد كردووه‌.  له‌ ٧ وڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا هه‌ده‌په‌ له‌ ٧ وه‌ڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا: به‌ریتانیا ٤٨%، فینلەندا ٤٩.٢%، عێراق ٤٧.٩%، سویسرا ٣٩.٧%، ئیتاڵیا ٣٥.٢%، ژاپۆن ٤٤.٣%، ئۆكراینا ٣٩.٥ % سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ٧ وڵات، هه‌ده‌په‌ له‌م وڵاتانه‌دا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌: سوید ٣٥.٢%، كه‌نه‌دا ٣١.٧%، یۆنان ٣٣.٩%، ڕۆمانیا ٢٦.٥%، به‌حره‌ین ٢٥.٨%، ئێرله‌ندا ٢٤.٨%، ئه‌مریكا ٢٠.٦%، فیدراسیۆنی ڕوسیا ١٩.٥%، چین ١٨.٦ %. سەرچاوە: ئاژانسی فوراتنیوز


 (درەو میدیا): بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 ی سەرۆكایەتی توركیا: * سەڵاحەدین دەمیرتاش - لەسەرتاسەری توركیادا ( 4,039,323) دەنگی بەدەستهێناوە -رێژەی دەنگەكانی ( 8.32%)ە - لە پەلەی سێیەمدایە   * ئەردۆغان - ( 227,456 ) دەنگی بەدەستهێناوە - رێژەی دەنگەكانی ( 27.39%)ە بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2014 كە ( 3,901,858 ) دەنگ و رێژەی ( 9.7%) دەنگەكانی بەدەستهێنابوو، دەمیرتاش رێژەی دەنگەكانی (137465) دەنگ زیادیكردووە، بەڵام بە رێژە ( 1.4%) كەمیكردووە. لەبەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی 2018 دا ( 25,434,237 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 52.38%)ی دەنگەكان، ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی 2014دا، ( 20,842,495 ) دەنگی بەدەستهێنابوو بەرێژەی ( 51.8%)، بەوپێیەش ئەردۆغان ژمارەی دەنگەكانی (4,5917,42) دەنگ زیادی كردووە. رەنگە ئەو زیادبونە بگەڕێتەوە بۆ دەنگی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەست (مەهەپە) كە كاندیدی سەرۆكایەتیان نەبووەو دەنگیان بە ئەردۆغان داوەو هاوپەیمان بوون. 


(درەو میدیا): لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا راگەیە‌نراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی پێكهێنانی لیستی (بەرەی ئیسڵاح)یان راگەیەند بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان. راگەیەنراوەكەی یەكگرتوو و بزووتنەوە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ هەردوولا لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش بەشداری بكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیيەكە لە كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرا. دەقی راگەیەنراوەكە  راگەیە‌نراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی  ئەمڕۆ دووشەممە 25/6/2018 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی لەكوردسان لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیصلاح) بەشداری دەكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیەتەكە لەكۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرد. هیوادارین هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەپاك و بێگەردی دوور لە گزیكاری و توندوتیژی بەرێوە بچێت و وێستگەیەك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی رێرەوی پڕۆسەی سیاسی هەرێم و چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا و سەرەنجام دەربازكردنی هەرێم لەم قەیران و تەنگژانەی كەپێوەی گرفتارە . بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان  


 (درەو میدیا): بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 پەرلەمانی توركیا، لە پارێزگای ئامەد ( دیاربەكر)ی باكوری كوردستان: * پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە پلەی یەكەم دێت - ( 557,741) دەنگی بەدەستهێناوە - رێژەی دەنگەكانی ( 65.66%)ە - 9 كورسی بەدەستهێناوە * پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئەكەپە) لە پلەی دووەمدایە - ( 181,647 ) دەنگی بەدەستهێناوە - رێژەی دەنگەكانی ( 21,39%)ە -  3 كورسی بەدەستهێناوە.  بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لە پارێزگای ئامەد: * سەڵاحەدین دەمیرتاش ( 534,282 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 64.34%) لە پەلەی یەكەمدایە * ئەردۆغان ( 227,456 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 27.39%)


 (درەو میدیا): بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 پەرلەمانی توركیا، لە لە پارێزگای بەدلیسی باكوری كوردستان: * پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە پلەی دووەمدا دێت - ( 69,890 ) دەنگی بەدەستهێناوە - رێژەی دەنگەكانی ( 42.61%)ە - 1 كورسی بەدەستهێناوە *پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئەكەپە) لە پلەی یەكەمدایە - ( 73,494 ) دەنگی بەدەستهێناوە - رێژەی دەنگەكانی ( 44,81%)ە - 2 كورسی بەدەستهێناوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیش لە هەمان پارێزگا: * سەڵاحەدین دەمیرتاش ( 64,097 ) دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی ( 40.02%) لە پەلەی دووەمدایە * ئەردۆغان ( 80,462 ) دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی ( 50.24%) 


(درەو میدیا) بەپێی ئەنجامی 99%یهەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 كە ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی توركیا لە 550 كورسیەوە بۆ 600 كورسی زیادكرا، بەڵام ژمارەی كورسیەكانی ئەكەپە كەمیكردووەو هەدەپەو جەهەپە زیادی كردووە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2018  پێنج پارت توانیان بەربەستی 10% تێپەڕێنن و بگەنە پەرلەمان لەوانەی ئەكەپە 293 كورسی و جەهەپە 146 كورسی و هەدەپە 67 كورسی و مەهەپە 50 كورسی و ئی پارتی 44 كورسی.  بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2015 دا چوار پارت توانیان بەربەستی 10% تێپەڕینن لەوانە:. ئەكەپە 317 كورسی و جەهەپە 134 كورسی و هەدەپە 59 كورسی و مەهەپە 40 كورسی ئەگەر بەراوردی دەنگی لایەنەكان بكرێت دەرئەكەوێت:. ئەگەپە لە 317 كورسیەوە بۆ 293 كورسی كەمی كردووە واتا 24 كورسی  جەهەپە لە 134 كورسیەوە زیادی كردووە بۆ 146 كورسی واتا 12 كورسی زیادیكردووە هەدەپە لە 59 كورسیەوە زیادیكردووە بۆ 67 كورسی واتا 8 كورسی زیادیكردووە مەهەپە لە 40 كورسیەوە زیادیكردووە بۆ 50 كورسی واتا 10 كورسی زیادیكردووە دۆڕاوی كورسی ئەم هەڵبژاردنە ئەكەپەیە سەرەرای ئەوەی 24 كورسی كەمی كردووە لەچاو هەڵبژاردنی پێشوو لەو 50 كورسیەش كە زیادیكردووە لە ( 550 كورسیەوە بۆ 600) كورسی هیچ كورسیەك زیادی نەكردووە كە دەبوو 24 كورسی تر زیادی كردایە چونكە پێشتر لە 49%ی دەنگەكانی بەدەستهێنابوو.. بەواتایەكی تر ئەكەپە 48 كورسی كەمی كردووە


 (درەو میدیا) بەپێی بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 پەرلەمانی توركیا، لە ئەستەنبوڵ هەدەپە لە پلەی سێیەمدایەو 12 كورسی و ( 1,178,118 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 12.6%)، هاوكات سەڵاحەدین دەمیرتاش كاندیدی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی لە ئەستەنبوڵ (661,679 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 7.23%) .  


(درەو میدیا) بەپێی بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 پەرلەمانی توركیا، پارتی داد و گەشە پێدان كە 293 كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام(21,099,827 ) دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی ( 42.5%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2015 دا   (23.673.541 )دەنگی بەدەستهێنابوو بەرێژەی (49.4%) واتا ژمارەی دەنگەكانی ئەكەپە (2,573,714 ) كەمیكردووە، بەرێژەی ( 7%) كەمیكردووە. لەبەرامبەردا هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا (5,770,068 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 11.63%) و لە هەڵبژاردنی 2015 دا (5.145.688 ) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەرێژەی ( 10.71%) واتا ژمارەی دەنگەكانی (624,380) زیادیكردووە بەرێژەی نزیكەی ( 1%) زیادیكردووە.   



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand