22 كاندیدی سەركەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق تائێستا سوێندیان نەخواردووە

Draw Media

2018-09-22 14:47:22



 (درەو میدیا):
پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆكایەتی نوێی هەڵبژارد، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە كاندیدە دەرچووەكان سوێندی دەستوریان نەخواردووە و نەبوونەتە پەرلەمانتار، هەندێك لەوانە لە حكومەت و دامەزراوەكاندا پۆستیان هەیە و نایانەوێت بە سوێندخواردن پۆستەكەیان لەدەستبچێت و هەندێك كاندیدیش وەك كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەر هۆكاری سیاسی سوێندیان نەخواردووە و تائێستا بە رەسمی نەبوونەتە پەرلەمانتار.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار تائێستا ئەم كاندیدە دەرچووانە سوێندی دەستوریان نەخواردووە:
1    ئەیاد عەلاوی – جێگری سەرۆك كۆمار
2     نوری كامل مالیكی – جێگری سەرۆك كۆمار
3    حەیدەر عەبادی – سەرۆك وەزیران
4    جاسم موحان عەبد ئال خەمات
5    جەبار لعێبی – وەزیری نەوت
6    راكان سەعید عەلی – پارێزگاری كەركوك
7    تەها هاتف مەحی محەمەد
8    زافر نازم سەلمان عانی
9    عەبدولحسێن عەبدولرەزا بافر عەبتان – وەزیری وەرزش و لاوان
10    عەتوان سەید حەسەن سامر
11    كازم فنجان حسێن – وەزیری گواستنەوە
12    فەلاح حەسەن زێدان – وەزیری كشتوكاڵ
13    فالح عەبدولحەسەن سوكەر سوڵتان
14    قاسم محەمەد جەلال حسێن
15    قاسم محەمەد عەبد حەمادی
16    محەمەد شیاع سودانی – وەزیری كار
17    یوسف محەمەد سادق- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
18    غالب محەمەد عەلی 
19    بەهار مەحمود
20    كاوە محەمەد مەولود
21    هۆشیار عەبدوڵا
22    مەحمود عەبدولڕەزا تەڵاڵ
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand