Draw Media

كونسوڵی گشتی فەرەنسا سەر دانی (درەو)ی كرد

كونسوڵی گشتی فەرەنسا سەر دانی (درەو)ی كرد

2025-12-08 12:58:02


 
درەو:
كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان سەردانی دامەزراوەیی میدیایی درەوی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان.
یان برێم، كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان  سەردانی  (دامەزراوەی میدیایی درەو)یان كرد لە سلێمانی.
لە دامەزراوەی میدیایی درەو، بە داتا و گرافیك پرسی دەرئەنجامەكانی هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عێراق و پێگەی هێزە سیاسیەكان خرایە روو، تیایدا بە پشت بەست بەو كتێب و بڵاوكراوانەی دامەزراوەی میدیایی درەو بەرهەمی هێناوە، لەگەڵ خستنەڕوی شیكارییەكانی درەو تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان شیكاری بۆ لێكەوتەكانی هەڵبژاردن لەسەر دۆخی گشتی هەرێمی كوردستان كرا. 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand