بارزانی نامەیەك بۆ یەكێتی و لایەنە عێراقییەكان دەنێرێت

Draw Media

2018-09-22 13:43:11



(درەو میدیا):
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەكات ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار بە پارتی نەدرێت.
(درەو میدیا) لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیویەتی، دوێنێ مەسعود بارزانی نامەیەكی ئاڕاستەی ژمارەیەك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی یەكێتی نشتیمانی و لایەنە شیعە و سوننەكانی عێراق كردووە لەبارەی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە.
لە نامەكەدا بارزانی هەڕەشەی كشانەوەی پارتی دەكات لە پرۆسەی سیاسی عێراق، ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەدرێت بە كەسێك لە حزبەكەی.
بارزانی لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پۆستی سەرۆك كۆمار ئیستیحقاقی پارتییە و دەبێت كەسێكی پارتی ئەو پۆستە وەرگرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand