قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی عێراق بە ژمارە

(درەو):
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق بۆ کاروباری دارایی:
🔹قەرزە دەرەکییەکانی عێراق کەمتر لە ۳۰ ملیار دۆلارە
🔹 قەرزەکانی عێراق لەقۆناغی بەر لە ساڵی ۱۹۹۰ کە بڕەکەی ۱۲۸ ملیار دۆلارە، رێژەی ۸۰٪ی بەپێی رێککەوتنی یانەی پاریس سڕدراوەتەوە.
🔹بڕی ٤۱ بۆ ٤۲ ملیار دۆلار هەیە کە قەرزی وڵاتانی کەنداو و هەندێک وڵاتی ترەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ساڵی ۱۹۹۰، ئەمانە قەرزی دەرەوەی رێککەوتنی یانەی پاریسن.
🔹 ئەو قەرزانەی کە دەکەونە چوارچێوەی رێککەوتنی یانەی پاریسەوەو تائێستا نەگەڕێندراونەتەوە، کەمترە لە ۹ ملیار دۆلار.
🔹 هەندێک قەرزی نوێ هەن کە کەوتونەتەسەر عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە، رێژەی ئەم قەرزانە نزیکەی ۱۳ ملیار دۆلارە.
🔹 رێژەی ئەو قەرزانەی کە لەسەر عێراق ماونەتەوە بەڕێژەکەی یانەی پاریس و قەرزەکانی دەرەوەی هەروەها قەرزی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کە ملکەچ نین بۆ رێککەوتنی یانەی پاریس، بەنزیکەی ۲۸ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
🔹پێدانەوەی ئەو قەرزانە بەشێوەی قیست دەبێت لەساڵی ۲۰۲۰وە بۆ ساڵی ۲۰۲۸.
🔹 قەرزی ناوخۆیی عێراق کە پارەی بانکی ناوەندی و بانکی رافیدەین و بانکی ئێڵ تی بی ئای و بانکی رەشیدە، نزیکەی ٤۲ ملیار دۆلارە.

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand