+ كامیار سابیر لەم چەند هەفتەیەدا، سێ قیادیی یەکێتیی، سەنای ماڵی بارزانیی و پارتیی دەکەن! هەندێ گەنج داوای ئەوە دەکەن، شتێکی لەسەر بنووسم( ئەو دیاردەیەی بە لوغمەکانی پارتیی لە ناو حیزبەکانی تردا دادەنرێت). بە زمانی شەعبیی هەر ئەم چەند دێڕە دەنووسم و لە خوارەوەش، نووسیینێکی وابەستە بەم باسەوە، دادەنێم. راستییەکەی بە زمانی شەعبیی، مەلا ئەوەندە پارتیی بەختیار کردووە کە ئەم پیاوە شەرم لە رابردووی خۆیشی ناکات، رۆژگارێک کە زۆر شانازیی پێوە دەکات و هاوڕێی بە ئەمەکی شەهید ئارام بووە، کەچیی ئێستا رێک رۆڵی فرانسۆ هەریریی دەگێڕێت. مەلا فەتوای ئەوە دەدات، یەکێتیی قاتوقڕی تووش دەبێت ئەگەر وەکو خۆی، بە دڵسۆزیی و بە دەستی یەک، غوڵامیی بۆ پارتیی نەکات! یەکێکی تر لەوانەی سیاسەتسالاریی بۆ پارتیی دەکەن، کۆنە پارێزگاری سلێمانیی و قاتلی بێکەستریین شاعیری کورد( بەکر عەلیی)ە کە تەجلیلی ئەمجادەکانی بنەماڵەی شاهەنشای وەهمیی کوردستان دەکات و داوای داتاشیینی مەقامێکی عولیا بۆ سیاسییەکی بێکار( بارزانیی) دەکات! هاوکات، شێرە سۆشیال عەشایەرەکەی یەکێتیی ئەوەی بە زمانی تورکیی پێیدەگوترێ ئارسڵان، تەجەلای وەهمێکی سیاسیی بۆ بنەماڵەیەکی سیاسیی دەکات و داوای ئەوە دەکات بیانکات بە حاکمی موگڵەقی کوردستان.... هەموو ئەمانە ئەو لوغمانەن کە پارتیی لە ناو هەموو حیزبەکاندا دایناون و خەڵک و شەقامیان پێ بێئومێد دەکات. نە دەڵێم ئەمانە مورتەزیقەن و نە دەڵێم کڕدراون، بەڵکو ئەمانە بەرهەمی ئەو صەنعەتەن کە بەشی هەرە زۆری سیاسییەکانی کورد، حیزبەکانی کوردستان و نوخبە جۆراوجۆرەکانی کورد، بە خورافەی سەربەخۆیی ئابووریی شاگەشگە بووبوون. ٥ پێنج ساڵ لەمەوبەر، ئەمەی خوارەوەم لەسەر ئەم خۆرە سیاسییە پرۆکسییانە نووسییوە، ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێتیی بە باڵەکانیەوە، بە قیادییەکانیەوە، بە بنەماڵەکان و سیاسییەکانیانەوە، هەموویان دوای بیزنسی نەوت و چەتەگەریی ئابووریی کەوتبوون و کەوتوون. ویلایەتی تاڵانچیی و پرۆکسیی تورکیا ئەمە بەشی سێیەمی زنجیرە وتاری" مەترسییە ستراتیژییەکانی ویلایەتی رەیعیی" ە. زیاتر جەخت لەسەر پێترۆمۆنیاڵیزمی بنەماڵەی بارزانیی، ویلایەتی قۆنتەراتچیی نەوت و کڕینی وەلائی ئیڵیتەکان و هەموو ئەوانە دەکات کە وەهمیان بە سەربەخۆیی ئابووریی و ویلایەتی کوردیی لەناو ویلایەتی موصڵدا هەیە. بە شێوەی تێکست، لەخوارەوە دایدەنێم:- ویلایەتی تاڵانچیی و "پرۆکسی"ی تورکیا بەشی سێیەم لە مەترسییە ستراتیژییەکانی ویلایەتی رەیعیی دەوڵەتی رەیعیی، بە پارەی زۆری پێترۆدۆلار، سیستەمی کۆمەڵایەتیی سیاسیی، ئەوەی پێیدەگوترێ ستراکتۆری سۆسیۆسیاسیی، فۆرمۆڵە دەکات و دەوڵەت لەدەست کەمینەیەکی خێزانییدا بەهێزتر دەکات. لەوەش خراپتر، دەوڵەت بە میکانیزمی ویلایەتێکی پرۆکسیی کاربکات و رۆڵی مورتەزیقە ببینێت، رۆڵی سوخرەکێشیی بۆ عوسمانییە نوێکان بگێڕێت و کرێخۆرییەکەی لەدەرەوە بە دەستی دوودا( تورکیا) بۆ بێت. هاوکات، کۆمپانیا نەوتییەکان، لەرێگەی میتی تورکیاوە، یان لای کەم بە پێی بەرژەوەندییەکان و ئاگایی تورکیا، کۆنترۆڵ بکرێت، ئیدی سەرجەم رەهەندە ئابووریی و بازرگانییەکانی تر لە هەرێمی کوردستاندا، بەرهەمی ناوخۆییان کەم دەبێتەوە و داینامیکی سیاسیی بە قازانجی بنەماڵە نەوتفرۆشەکان و ئابوورییە چەتەگەرییەکەی نەوتی کوردستان، ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت. لێرەشەوە، رۆڵی مورتەزیقەیی و بەیعەتچییەکەی خۆی، زوو زوو دەبێ دەمەزەرد بکاتەوە. مەترسییەکانی ویلایەتی رەیعیی ئەوەیە کە پارەیەکی زۆر خەیاڵیی دێتە دەستیانەوە، ئیڵیتێکی زۆری پێ دەکڕێ و لە زۆر بواردا ئەم ئیڵیتە دابەستەیە، بە بێدەنگیی و سەرکزییەوە داکۆکیی لە دیکاتۆرییەت و نەجابەتی بنەماڵەی فەرمانڕەوا دەکەن. پارتیی و دامودەسگا میدیاییەکانی، نووسەرە رانتخۆرەکانی، ئەکادیمیستە کرێخۆرەکانی و سەرەنجامیشس هەموو ئەو نوخبە بەرینەی بەهۆی داهاتەکانی ویلایەتی رەیعییەوە، لە تەڕ دەخۆن و لە وشکانیی دەخەون، بەردەوام داکۆکیی لە ناسیۆنالیزمێکی بەتاڵ و حەتاڵ دەکەن، داکۆکیی لە فاشیزمی کوردایەتیی دەکەن، مۆدێلی شکستخواردووی دەوڵەتی نەتەوەیی( Nation State) بە ڤێرژنی دەوڵەتی کوردیی و کڵاوکڵاوێنی کوردایەتیی، بە شەقامی کوردییدا تەسویق دەکەن. سەرەنجامیش وەکو رۆس Ross, 2010 پێیوایە، سەردارانی ویلایەتی رەیعیی، ئەو پارە زۆرەی ئابووریی چەتەگەریی نەوت و ناسیۆنالیزمی تاڵانیی بۆ دەمچەورکردنی ئۆپۆزیسیۆن و نەیارانی سیاسیی، وەکو ئیغرائاتی ماددیی material inducements بەکاردەهێنێت و زۆرینەش رام دەکات. مرۆڤ سەیری بەشێکی زۆری ئەو سەرکردە و کادیرانەی یەکێتیی دەکات کە رێک وەکو پارتیی بیردەکەنەوە و خزمەتی پرۆژەکانی ئەو دەکەن، ئەم کڕین و فرۆشتنە بە ئاسانیی دەبینێت. ئەمە لەناو هەندێ کادیری گۆڕان، ئیسلامییەکان و چەپەکانیشدا بوونی هەیە. "کەمتەرغەمیی لە دامودەسگاییکردنی دارایی ( لێرەدا مەبەست لە Fiscal ە) و شاردنەوەی داهاتی نەوت و غاز لە کۆمەڵانی خەڵک و هاووڵاتییان، کڕینی ئاگایی و ویژدانی ئیڵیتەکان و دواتریش بەکارهێنانیان بۆ دروستکردنی رای گشتیی، یەکێک لە صیفاتە دزێوەکانی زۆرینەی دەوڵەتە رەیعییەکانی دونیایە"(Luciani, 1990, p.72 ). لەم رێگەیەشەوە، ویلایەتی سوخرەکێشی نیۆعوسمانییەکان، خورافەی سیستەمێکی پیاوسالاریی سیاسیی لەناو کۆمەڵگەدا دروست دەکات کە ئەگەر بنەماڵە و عەشیرەتی ئەوان نەبن، ئەگەر سەرداریی و حیکمەتی ئەوان نەبێت، ئەگەر مەلحەمەکانی ئەوان نەبێت، نیشتمان لافاو دەیبات، میللەت گورگ دەیخوات و داعشی هاوپەیمانی ئەردۆغانیش، هەولێر لەسەر زەویی دەسڕێتەوە. لەم روانگەیەشەوە و لە زمانی وێبەرەوە، دەکرێ ئەم پیاوسالارییە سیاسییە، بە زمانی سیاسیی نوێ، بە نیۆپیاوسالاریی Neopatrimonialism ناوببرێت. دیارە پیاوسالاریی سیاسیی و سیستەمی پیاوسالاریی لە دەسەڵاتی سیاسییدا، لای وێبەر، راستەوخۆ پێوەندیی بە دزیی، تاڵانیی، گەندەڵیی و حکومەتی خراپ و ...تاد نەبوو، بەڵکو جۆرێک بوو لە شەرعییەتدان بە دەسەڵاتی ساسیی خۆیان و لەم روانگەیەشەوە، هەموو چەک و جبەخانەیەکی سیاسیی، فیکریی و کولتوورییان بەکار هێناوە. Weber, 1947 quoted in Pitcher, Moran and Johnston, 2009: 126). ئەم سیستەمە نیۆپیاوسالارییەی سیاسەتی کوردیی، بەتەواویی لە عەقڵییەتی ئاغاواتیی و رابەرانی ویلایەتی رەیعییدا رەنگی داوەتەوە. بەپێی خورافاتە سیاسییەکانی ئەوان، حیزبەکەی ئەوان، دەبێ هەموو جومگە هەستیار و کاریگەرەکانی دونیای دیپلۆماسیی، سیاسیی، ئابووریی و هەژموونی کایەکانی تری بەدەستەوە بێت وهەموو ئەوانی تر، بە جەماوەری هەموو پارچەکانی کوردستانیشەوە، گوێ لە فاشیزمی کوردایەتییە خێڵەکیی و ناسیۆنالیزمە نەوتییەکەی ئەوان بگرێت. تەنانەت، ویلایەتی رەیعیی، لەکاتی قەیرانەکانیشدا، لە کاتی دابەزینی نرخی نەوتیشدا، رۆڵی موهەڕیجەکان و بەیعەتچییەکانی لەبیر ناچێ. بێ ئەوان، میرەکانی ویلایەت، ناتوانن، درێژە بە حوکمڕانیی بدەن. هەرکاتێ نرخی نەوتیش دابەزی، ئیتر دەوڵەتە رەیعییەکان، خۆیان دەخەنە ژێر قەرزی دەرەکییەوە بۆ ئەوەی دەمدرێژیی رانتخۆرەکان، وەلائی ئیڵیتەکان و پێوەندییە سیاسیی کۆمەڵایەتییە و ئابوورییەکانی خۆیان بە کۆمەڵگەوە درێژە پێبدەن، بەردەوام دەمی ئەمانە چەور دەکرێت. لەم نێوەندەشدا، ئەوەی زیان دەکات تەنیا جەماوەری رەشوڕووت و چینی مامناوەندە. بەپێچەوانەوە، سەرمایەدارە گەورەکان، دزە گەورەکانی نەوت، مافیا سیاسییەکانی نەوت و حیزبە دەسەڵاتدارە خێڵەکیی و بنەماڵەییەکان، جاهیلەکانی کوردایەتیی و لەشکری ئیڵیتە رانتخۆرەکان، ئەمەیان پێخۆشە و باشتر هەلومەرجی تەوڤیفکردنی سیاسەت و ئەجێنداکانیان جێکەوت دەبێ. پێترۆمۆناڵیزمی بنەماڵەی بارزانیی بەشێکی بەرچاو لە سۆسیۆلۆجیست و ئەنپرۆپۆڵۆجیستە جیهانییەکان، هەنوکە چەمکی نیۆپاتریمۆنیاڵیزمی نەوتیی، یان پێترۆڵیۆم بۆ بنەماڵە سیاسییە خێڵەکییەکان، ئۆلیگارشییەکان و دیکتاتۆرییەکانی جیهان بەکار دەهێنن. بەکارهێنانی ئەم چەمکە بۆ ئیدارەی سیاسیی ناو ماڵباتی موصگەفا بارزانیی، تەواو پڕ بە پێستی خۆیەتی. ئەم نیۆپاتریمۆنیاڵیزمەی ماڵی بارزانیی، مەترسیی گەورەی بۆسەر ئاییندەی سیاسیی پارچەکانی تری کوردستان بە گشتیی و هەرێمی کوردستانی ئێستا و کەرکوک دەبێ. ئەم کەڵەگاییە سیاسیی و ئابوورییەی ئەوان دەیکەن، جا بەهۆی تەنازولات و خۆبچووککردنەوەی یەکێتییەوە بووبێت، یان لەم دوو ساڵەی رابردوودا، گۆڕان و هێزە ئیسلامییەکان، مژیان لە نای ناسیۆنالیزمە تاڵانییەکەی پارتیی( کوردایەتیی) دەدا و بەفەنتازیای ناسیۆنالیزمی نەوت، گوایە دەوڵەتی کوردییان بۆ رادەگەیەنێت، سەرگەرم بووبوون. بەمشێوەیە، باجی ئەم نیۆپاتریمۆنیاڵیزمە، چەندین نەوەی دواتری خەڵکی کوردستانیش، دەبێ بیدەن. هەندێ لە شارەزایانی زانستی سیاسیی لە کرۆکی کۆنتێکست و لەسەر وەزنی پاتریامۆنیاڵیزمەکەی وێبەرەوە، واتە لەسەر ناوەڕۆک و وەزنی پاتریامۆنیاڵیزم، چەمکی پێترۆ-مۆنیاڵیزم Petro-Monialism بەکار دەهێنن. یەکێک لەوانە پسپۆری کایە سیاسیی و ئابوورییەکانی ئەفریقا، دۆگڵاس یاتێسە Douglas Yates کە بەفراوانیی ئەم چەمکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی سامانی سروشتیی وڵاتی گابۆن لەلایەن حوکمڕانانی ئەو وڵاتەوە، لەلایەن کوڕ و نەوەکانیەوە بەکارهێناوە کە چۆن دەستیان بەسەر سامانی سروشتیی ژێرخاک و سەرخاکدا گرتووە و وەکو قۆنتەراتچیی سەیری نیشتمان و ئابووریی وڵات دەکەن. هەمان چەمکی پێترۆمۆنیاڵیزم بۆ ئەو هەموو چەتەیی، دزیی و تاڵانییەی بە سامانی سروشتیی کوردستانەوە دەکرێ، بۆ ئەو بێباکیی، نەدانیی و نەزانییەی نێچیرڤان بارزانیی کە ٥٠ ساڵ کۆنتراکتی تاڵانیی و ناشەفافی لەگەڵ تورکیادا، بە موبارەکەی مامی( مەسعود بارزانیی) ئیمزا کردووە، بۆ ئەو حەماقەتە سیاسیی و ئابوورییەی غازی هەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاڵتەرناتیڤی غازی روسیا کە بڕبڕەی پشتی ئابووریی روسیایە، تەواو دەگونجێ و لەگەڵ دیکتاتۆرەکانی گابۆندا، مەنجەڵ و سەرقاپی یەکترن. Natural gas and oil politics سیاسەتی نەوت و غازی سروشتیی، راستەوخۆ کاردەکاتە سەر ستراکتۆری سۆسیۆئابووریی و سوسیۆسیاسیی ئەو وڵاتە. ئەگەر بە زمانی خاکیی و شەعبیی، دەوڵەتی رەیعیی بناسێنرێت، بەو دەوڵەتانە دەگوترێ کە ئابوورییەکەیان بە قۆنتەراتی جۆراوجۆر بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت دەدەن و لەبەرامبەریشدا، گەلەکەیان بە مەمرە و مەژیی، بە کرێخۆریی دەژیەنن. ئەم کرێخۆرییە، پارەی کاش وەرگرتنە کە نرخێکی زۆرکەمە لەبەهای ئەو نەوت و غازەی دەردەهێنرێت، لەبەرامبەریشدا بەم کرێیە، دەسەڵات خۆی قایم دەکات و چەندین ئیڵیت و توێژی کۆمەڵایەتیی دەکڕێ و وەلائیان پێ ساغ دەکاتەوە و بەیعەت لەسەر بەیعەیتان لێ وەردەگرێ. زۆرجار ئەم بەیعەتدانە، مەرج نییە هەر بە ئیمزاکۆکردنەوە بۆ بە نووحکردنی سەرۆک بێت، یان بۆ قیڕەقیڕی ناسیۆنالیزمی جەبانی کوردیی و فاشیزمی کوردایەتیی بێت، بەڵکو بۆ بێدەنگکردن و سەرقاڵکردنی ئیڵیتەکانە بە تەکنەلۆژیا، ئەکادیمیا، پانێل، کۆڕ، پرۆژەی فەلسەفیی و زانستیی ...تاد، باسی هەرچییەک دەکەن بیکەن، بەڵام باسی تاڵانیی و چەتەییەکانی بواری نەوت و سامانە سروشتییەکان نەکرێت. باسی توڕەهاتەکانی کوردایەتیی و مانیفێستە سیاسییەکەی ئەم ویلایەتە سوخرەکێشە نەکرێ، چونکە مافیاکانی نەوت، دەیانەوێ لەڕێگەی ئەو ناسیۆنالیزمەوە، درێژە بەم قۆرغکاریی و قۆنتەراتچییەتییە بدەن کە نرخەکانیان دەیان بیلیۆن دۆلار دەبێت.
د.حلمی رەسول رەزا بەرنامە یاخود گەڵاڵە نامە نووسین، لە كەسی دڵسۆزو پەرۆشەوە بۆ چاكسازی و دەربازبوون لە دۆخێكی چەقبەستوی وەك كوردستاندا بەتایبەتی بۆ حزبێكی ماندو و شەكەت و دڵسۆزی وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەگەر لە ناخێكی پاك و بێ گەردو بێ مەبەستەوە دەربچێت پێویست بە هەڵدانەوەی قەتماغەی برینەكان ناكات، بەڵكو پێویستی بە دەرخستنی نیەت پاكی و دەربازبوونە لە رووگیری بەرانبەر ئەوەی لە رابردوودا گوزەراوە. بەوەی سەرو كارم لە گفتوگۆكردندا لەگەڵ كاك بەختیار دەردەچێت و لە ساڵی 1992 ەوە خوێنەرێكی باشی وتارو كتێب و چاودێرێكی باشی گوتەو گوفتارو رەفتاری ئەو سەركردەیەی نێو جوڵانەوەی كوردم، هەرچەندە لە تەمەنی ئەودا نیم و شاهید حاڵی رووداوەكانی ژیان و هەنگاوەكانی جەنابیان نیم، بەلام خوێنەرێكی تا رادەیەك باشی ئەو چەند ساڵەی هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ و رۆڵی ئەوم و كەم و زۆر لە كۆڕو كۆبونەوەكانی ئاگادارم. بۆیە لە پاش خوێندنەوەی گەڵالەنامەكەی كاك بەختیار تەنها چەند خاڵێكی جێ سەرەنج بە ئەكادیمی و دوور لە هەموو پێداهەڵدان و زەمكردنێك شەن و كەو دەكەم. سەرەتا بۆ چاكسازی راستەقینەو واقیعی لەسەراپای پەیكەری یەكێتیدا پێویستی بە ئیرادەیەكە، رابردوو بە هەموو چاكەو خراپەكانیەوە تێپەڕێنێ، یان وەك خۆی ئەڵێت ئەزمونی لێوەربگیرێت، چونكە هەموو سەركردایەتی یەكێتی بەبێ جیاوازی بەشدارە لە سەركەوتن و شكستەكانیدا، لێرەدا ئەوەی جێگای سەرەنجی بەندەیە، كە كاك بەختیار خۆی لە لووتكەی دەسەڵاتی ئەو حیزبەدا بوەو زۆرترین بۆچون و بڕیاریش لە دانوستانەكاندا جەنابیان پشكی شێریان هەبوە و لێرەدا خۆ دەرخستن بە بێ تاوان و خاوەن بیرۆكە جوانەكان و دەرخستنی ئەوانی دی بە پلانگێڕو هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆ و دزی و فزی و .. تد، سەراپای گەڵاڵەنامەكە دەگاتە جێگای گومان، لەبەرئەوەی ئەگەر نەوەی تازە ئاگاداری رووداوەكان نەبن بەڵام خاوەن تەمەن و كەس و كارەكانمان لە دوور و نزیك و بە شێوەیەك لە شێوەكان رووداوەكانی سەرەتای هەشتاكانیان لە بیرەو دەزانن داڕێژەر و سەرەتای دەست پێكردنی ئینشیقاق و ئەملاولاو تەكەتول بازای لە كێوە دەستی پێكردوە. دیارە هەموومان وەك یەك دەزانین بە بێ جیاوازی كە یەكێتی دۆخی خراپەو بە ئەنجامێكی خراپ گەیەنرا، و راستیەكەشی لەوە زیاتر نیە كە بۆ ماوەی سی ساڵی رەبەقە ئەو سەركردایەتیەی هەیەتی نەیهێشتوە گەنج و خوێنی نوێ بچێتە شادەمارەكانی ئەو حیزبەوە. لەلایەكی ترەوە دیسانەوە باس كردنی شەرعیەتی شاخ لەلایەن كاك بەختیارەوە دژ یەكە لەگەڵ بەرنامەكەی ئێستای، بەوەی جەنابیان تەنها رەخنە لەم 9 مانگەی دوایی دەگرێت كە بەشدار نەبوە لە دروست كردنی بڕیاردا بۆیە بە هۆكاری سەرەكی پاشەكشەی یەكێتی دەزانێت. ئەو قسانەی ئێستا كاك بەختیار دەیانكات سەبارەت بە دۆخی نەبەستنی كۆنگرەو نەمانی دیسپلینی حزبی و گوێڕایەلی سەركردەو بنكەكان بۆ یەكتری، بۆچی لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا نەیدەخستە روو، یان هەڵوێستی لەسەر وەرنەگرتوە، مەگەر بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە نەبوو، یان وەك چۆن ماوەیەك باسی لە ئاوسانی ژێر زەمینەكان دەكرد بە دۆلار و پاشان لێی بێ دەنگ بوو، ئەمەش پەرچەكردارەو هیچی تر. پێشبینیەكانی كاك بەختیار بۆ چەند ساڵی ئایندەی یەكێتی بە جدی جێگای تێڕامانە و بەتایبەتی پێنوێنی ئەوە دەكات پشێوی دروست ببێت و پارتی لە نمرە چوارەوە بەرەو نمرە یەك بجوڵێ لە دەڤەری سەوزدا، خۆ گەر ئەمە رووبدات، ئەوا بەدڵنیاییەوە بە هاندانی پرۆ پارتیەكانی نێو یەكێتی دەبێت نەك لێهاتویی پارتی خۆیی. ئەوەی زۆر جێگای داخە گەڵاڵە نامەكە پڕیەتی لە كینەو كردنەوەی تۆڵە بەجۆرێك لە جۆرەكان، بەتایبەتی سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن د.بەرهەم ساڵحەوە و پێدەچێ ئەو شوێنە بە شیاوی فۆاد حسێن بزانێت و بە ئاراستەی وەرگرتنی ئەو پۆستە دواوە لەلایەن ركابەرەكەی یەكێتی یەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستانە. سەیر لەوەدایە وەك دەوترێت شەركەر خۆی دەستی هەڵگرتوە بەڵام ناوبژیوان دەستبەردار نابێت، ئێستا كە پارتی تارادەیەك ئەوەیان قبوڵ كردوە، ئیتر مەبەست چییە كاك بەختیار بەشێكی بەرنامەكەی بۆ ئەو خاڵەتەرخان بكات، تۆ بڵێت كاك بەختیار دكتۆر فوادی لاپەسەندتر بێت لەد كتۆر بەرهەم بۆ ئەو پۆستە، یان مەسەلەكە رازیكردنی دڵی پارتییە لەسەر حسابی یەكێتی و كورد؟. سەبارەت بە لەت لەت كردنی جەستەی یەكێتی، ئەگەر یەكێك بە وردی بیرەوەریەكانی كاك محمدی حاجی مەحمود بخوێنێتەوە دەبینێ رۆڵی كاك بەختیار چۆن و چی بوە، كە لەسەرەتای هەشتاكاندا رۆڵێكی كاریگەری هەبوە لەوەی كاكە حەمە لە غیابی مام جەلالدا لەناو یەكێتی بتارێنێ، ئەم قسەیە بۆ جیابونەوەكانی پێشووتریش هەر راستن، ئەوكاتە بەناوی كۆمەڵەوە دژایەتی هەموو رەنگێكی جیادەكرا لەناو یەكێتی بەمام جەلالیشەوە، كاك بەختیاریش خۆی تیۆریستی ئەم تێزە بوو. ئەگەر بێینە سەر جیابونەوەی خوالێخۆشبوو كاك نەوشیروان مستەفا، بەهەمان شێوە كاك بەختیار رۆڵی سەرەكی هەبوە لە تارازندنی ناوبراو بەوەی رێكخستنی لەناو یەكێتی دروست كردوە و زانیاری زۆر هەڵەیان بە مام جەلال دابوو سەبارەت بە كاك نەوشیروان، بۆیە لە جیابونەوەشیدا رەوانشاد بەجۆرێك لە رێكخستن بێزار بوبو ئەسڵەن ئەو ئۆرگانەی لە ناو بزوتنەوەكەیدا دروست نەكرد. هەر ئەو قسانەی لەو كەین و بەینەدا دەكران وای كرد خێزانی مام جەلال و هەندێ بەرپرس دڵیان بەرانبەر كاك نەوشیروان و كاك بەرهەمیش كرمێ ببێت و بەدان پێدانانی زۆر كەس و خودی كاك نەوشیروان هەر جەنابیان بوون كە رۆڵی باشیان نەگێڕا لە نزیككەوتنەوەی یەكێتی گۆران و رێككەوتنەكەی نێوانیان بەموبارەكەی پارتی پەكخست. دەربارەی هەڵوێستی كاك بەرهەم رون و ئاشكرایە كە دەیویست ئەو دۆخە خراپەی لە ماوەی غیابی ئەودا دروست بوبو تێی بپەڕێنێ و هاودیدەكانی خۆشی سەرپشك كرد وەك ئاكارێكی ئەخلاقی لە گەڕانەوەیان یان نەگەڕانەوەیان بۆ ناو یەكێتی، ئێستاش بەشێك لە رێگریەكان كە ماوەی هەشت مانگە لیستی ناوی هاودیدەكان دراوە بە مەكتەبی رێكخستن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو یەكێتی كەچی رێگری زۆر هەیەو هەر رۆژەی بەهانەیەكیان پێ دەگێرێت كە ئەمە لە بنەڕەتدا دروست كردنی رۆحیەتی تەكەتولاتە نەبا پێگەی دكتۆر بەرهەمی پێی بەهێزتر بێت لەئایندەدا. هەرچی دیاریكردنی ئەندامەكانی حكومەتە لەلایەن یەكێتیەوە، بە شایەدی زۆربەی زۆری سەركردایەتی یەكێتی كاك بەرهەم رۆڵی سەرەكی هەبوە لە بچوككردنەوەی كێشەكان، كاتێ گومانی ئەوە دەكرا یەكێتی نەتوانێت كاندیدەكانی بۆ حكومەت دیاری بكات، بەڵام یەكێتی تەحەدای كردو لە ماوەیەكی زۆر كورتدا توانی ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە، جا ئەگەر كاك بەختیار رۆڵی نەبووە لەوەدا ئەوە پەیوەندی بەو خۆسست كردنەوە هەیە كە خۆی بۆ خۆیی دیاریكردوە، بۆیە هەق وابوو بەرنامەكەی بەدەستخۆشی ئەو هەڤاڵانە دەستی پێبكردایە كە توانیان لەغیابی ئەو جیاواز لەجاران گفتوگۆیەكی سەركەوتویان لەگەڵ پارتی ئەنجامداو گورو تینێكیان خستەوە ناو ئەندامانی یەكێتی و لاسەنگییەكەی سەردەمی ئەویان راست كردەوە.
+ د. هەردی مێد Pour une reconnaissance politique et économique du travail domestique به بڕوای من یهكێك له كاره ههره نایاب و گرنگهكانی خهباتی پهرلهمانتاری بزووتنهوهی گۆڕان هێنانه پێشهوهی (كاری كابانی ماڵ) بوو. به داخهوه. له كات و ساتی ورووژاندنی ئهم بابهته، زۆرێك به گاڵتهجاڕی و به چاوێكی نزمهوه لهم دهستپێشخهرییه پهرلهمانیانهیان ڕوانی. مخابن، پهرلهمانتارانی بزووتنهوهی گۆڕان-ش نهیانتوانی له سهر ئهم كاره بهردهوام بن و درێژهی پێبدهن بۆ ئهوهی ببێت به گرهوێكی سیاسی و حكومهت له ئهستۆی بگرێت. پێشنیاری یاسایی كابانی ماڵ باشترین دهستپێك بوو بۆ (ناساندنی) خهبات و تهقهلای تاقهتپڕوكێنهری ژنان له ماڵهكانیان وهك (كار). سهرهڕای، سهختی، دووباربونهوهی، داخراوی، كاری ماڵ، كهچی هێشتا وهك كار نهناسێنراوه و به بێ هیچ دانپێدانێك ماوهتهوه. داننهنان به كاری ماڵ و تێكۆشانی ژن، له راستیدا داننهنانه به ژن و خهبات و بهشداری ئهو له كۆمهڵگا. بۆیه سهرگرتنی پێشنیاری یاسای كابانی ماڵ باشترین ههنگاوبوو بۆ داننان به كارێك كه تاوهكو ئێستا به نهفیكراوی و پهردهپۆشی ماوهتهوه. داننانبوو به كارێكی لهبیركراو و فهرامۆشكرا. هاوكات به ژنی ماڵ وهك كرێكارێكی نهناسرا و وون. هیوادارم، لهم خولهدا كار بۆ زیندووكردنهوهی ئهم پێشنیاره یاساییه بكرێت له پێناو ناساندن و داننان به <كاری> ناو ماڵی ژنان.
+ کاروان عەلی شامار ھیچ ھێزێکی شۆرشگێڕ نییە لە ناوچەکەدا بە رۆژھەلاتی ناڤینەوە بارتەقای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مێژویەکی جوان و پرشنگداری ھەبێ، ئەم فاکتەرەش بووە بەھۆی مانەوەو قەتیسبونی حیزبەکە لەچوارچێوە مێژوییەکەیدا، باشتر بڵێین تا ھەنوکە نەیتوانیوە تەوزیفی مێژووەکەی بکا بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی جوانترو باشتر! یەکێتی بۆ ئەوەی لەھەمبەر مێژوەکەی بەگەورەی بمێنێتەوە، پێویستە لە ئاست خزمەت و داواکانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستاندا بێت بۆ ئەمەش پێویستی بەھەنگاوی کردەیی و ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئاکتی ئانیە لە دەڤەری سەوزدا، وەلێ بەپێچەوانەوە ناوچەکە دەرگیری ئاڵنگاری زیاتر دەبێتەوە! لێرەیا بەکورتی ئاماژە بەھەندێک لەو ئاکتانە دەکەین.. (1) ماوەی زیاتر لە دە ساڵە (ی ن ک) کۆنگرەی نەبەستووە بۆیە ئەنجامدانی ئەو پرسە لەم کاتەیا گرنگی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی ئەو حیزبە بتوانێ بەدیدو پلانێکی نوێوە جارێکی تر بێتەوە گۆرەپانی سیاسی و گۆرانێکی نەوعی لە ھەیکەلەو ستراتیجی خۆیدا بکا. خالێکی تر کە پێویستە یەکێتی ئەنجامیدا گۆرانکاریە لە بەرپرسە ئەمنی و ئیدارییەکانیدا، سلێمانی ھەمیشە لەروی ئەمنیەوە پێش شارەکانی تربوە ئێستا بەھۆی تێکهڵاوی ھەندێکیان بە کاری بزنس کە دواترینیان (ھاوردەی ھێلکەی بەسەرچوو بوو!)، خەریکە دەلاقە لەسەر ئەمنیەتی شارەکە دروست دەبێ! ھەروەھا پێویستە یەکێتی پشکەکانی لە حکومەتدا پرکاتەوە زیاتر لە سێ ساڵە چەندین پۆستی گرنگی ئەو حیزبەیە لە حکومەتدا بهتاڵن و بەوەکالەت لەلایەن حزبەکانی ترەوە بەڕێوەدەبرێن! سەرباری ئەوانەش دەیان بەرێوبەری گشتی و قایمقام و بەرێوبەری ناحیە ھەیە کە ساڵاھایە لە پۆستەکانیان ماونەتەوە. یەکێتی بۆ ئهوهی دڵی جهماوهرهکهی بهدهست بێنێتهوهو خزمهتی زیاتری خهڵک بکا، دهبێ گۆڕانکاری له پۆسته ئیداری و سهربازییهکانیدا بکاو کهسانی گهنج و شایستهو تهکنۆکرات بێنێته پێشهوه. (2) تا ساڵی ٢٠٠٦ ھیچ پارێزگایەک ھێندەی سلێمانی خزمەتگوزاری بۆ نەکرابوو بەجۆرێک لە باشترین و پرکارترین شارەکانی عیراق بوو، له دوو کابینهی ڕابردوو شارەکە لە روی خزمەتگوزاریەوە پاشەکشەی بهرچاوی بەخۆوە بینیوە. دهبێ لە پێشینەی کارەکانی یەکێتی بوژانهوهی سلێمانی بێ ئهویش لەرێگەی ھاوردەکردنی کۆمپانیا بیانیهکان و ههروهها هاندانی کۆمپانیا ناوخۆییەکانەوە لهوانهش گرنگتر ھێنانی بەشێک لە وەزارەتەکان و نوێنەرایەتی کونسڵخانەکان بۆ شاری سلێمانی ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسیەت و ئاسانکردن و رایکردنی کاروباری ھاولاتیانی ناوچەکەیە! یەکێتی ھەنوکە لە حکومەتە خۆجێیەکاندا ھیچ پۆستێکی گرنگی بەدەستەوە نییە بە پارێزگاری سلێمانیشەوە، سهردهمێک گۆران زۆرینە بوو لە شارەکەدا یەکێتی لە پرۆسەیەکی تەواو دیموکراتیدا پارێزگاری رادەستی بزوتنەوەکه کرد، رێکەوتنەکەی نێوانیان کە دوو ساڵ بە دوو ساڵ بوو کۆتای ھاتووە کاتیەتی ئەو پۆستە وەرگرێتەوەو کاندیدێکی بەھێز دەستنیشانبکا بەجۆرێک رهزامهندی خهڵک و یهکێتیهکانی لهسهربێ، بتوانێ بهههماههنگ لهگهڵ دڵسۆزانی شارەکە کۆمەلێک پرۆژەی ستراتیجی وەک شەقامی (100) مهتری شاری پیشەسازی چهمچهماڵ و بهدوسایدکردنی ڕێگاکانی دهرهوهی شارو ههروهها کۆمهڵیک پرۆژهی تر که ببنه سهرمایهی نیشتیمانی بۆ ناوچهکه ئهنجامبدا. (3) هیچ کات میدیای بینراوی شاری سلێمانی هێندهی ئێستا لاواز نهبووه رۆژگارێک تیڤی و میدیاکارانی دهڤهرهکه سهرمهشقی راگهیاندن بوون لێ ههنوکه بۆشاییەکی گەورەی میدیایی ھەیە ھەردوو کەنالی (کوردستان24 و ڕوداو) توانیویانە زۆرێک لە پێشهات و روداوە سیاسیهکان ئاوەژوکەنەوە به قازانجی پارتی، وە ھەر لەرێگای میدیاکانیانەوە توانیویانە وابکەن لە خەلکی سلێمانی تهنانهت شۆپینگ و بزنسهکانیان ببهنه شاری ههولێر، مۆلەکانی ئهوێ جمەیان دێ لە خەڵکی سلێمانی! بەمەش دروستکردنێکی میدیایەک کە خزمهت بهدهڤهرهکهو گوزارە لە ھەموو رەنگەکان بکا بۆته پێویستیەکی ھەنوکەیی، بۆ ئهوهی بتوانێ له ئاست پەرپەچدانەوەی تەخوین و شایعەی میدیاکانی پارتیدا بێتو روداو پێشهاتهکان وهک خۆی پیشانی بینهر بدا! (4) ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ لە ٦٥٪ سامانی سروشتی کوردستان پێکدێنن واتە زۆرینەی یهدهکی نهوت و سامانی سروشتی لەژێر قەلەمرەوی یەکێتیدان، لێ بەھۆی کارنەکردن لە کێڵگە نەوتیەکان بری بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەکانی پارتی بەچەن ھێندە لەم دەڤەرە زیاترە! بۆیە گرنگە یەکێتی بتوانێ برهوی زیاتر به بەرھەمھێنانی نەوتی ناوچهکە بدا، بۆ ئەوەی وەک سەرچاوەیەکی گرنگ و داھاتێکی باش بۆ خهڵکی ناوچەکە بەکار بھێنرێ. خولاصه، لە ئێستادا زاڵبونی ھەژمونی پارتی لەکۆی سێکتەرەکانی حکومەت و دارایی و نەوتدا بەتەواوی رەنگی داوەتەوە ئاکتی ئانی و گرنگتر لە ھەموو ئەو خاڵەکانی تر ئەوەیە کە پێش بەو گەورەبونە نێرگزیەی پارتی بگیرێ و پارسەنگی ھێز بۆ ناوچەکە بگەرێتەوە ئەمەش تەنھا بە یەکێتی دەکرێ، وە خەلکیش تەنھا ئەمەی لە یەکێتی دەوێ!
+ د. دانا حەمەعەزیز وەك خەڵك لە میدیاكانەوە بافڵ تاڵەبانیم بینیوە، وەك خەڵكیش شایەتی سەرزەنشت و توانجی سۆشیاڵ میدیا و میدیاكانی نەیاری بووم. بەڵام ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆكەی لەندەندا بینرا، ناساندنی كەسایەتیكی دیكە بوو، جیاواز لەوەی تا ئێستا باسكراوە. مام جەلال سەركردەیەكی دڵفراوان بوو، سەرباری توڕەبوونەكانی، كۆمەڵایەتی و بەخشندە بوو، بەڵام ئەوەی لە بافڵم بینی، لە هێمنیی دا لە مام جەلایش جیاوازتر بوو. ژنێك دوژمنكارانە هێرش ئەبا، پیاوێك ئاڵایەكی لەخۆیەوە ئاڵاندوە و كامێرایەكیش بە كواڵتی بەرزەوە ئامادەیە. ژنەكە، جنێو ئەدا و تاوانی ئاخوندەكانی تاران دژ بە كوردی ئێران ئەخاتە ملی ئەم، بافڵ هێمن و لەسەرخۆیە، نەك كاردانەوەی توندی (وەك مرۆڤ) بەرامبەر ئەم ژنە نیە، بەڵكو ڕوو بە پێكەنین لەسەر ئەو جادەیە ئامادەی وەڵام و روونكردنەوەیە. ژنەكە دەرفەتێكی باشی بۆ هەڵكەوتبوو، ئەیتوانی گفتوگۆیەكی باشی لەگەڵدا بكا و بیكا بە دوكیومێنتیكی مێژوویی، بەڵام ژنكە كارەكەی تەواو كرد وەك ئەوەی ئەوەندەی پێسپێردرابێ! گرتە ڤیدیۆییەكە بەشیوەیەكی بەرفراوان بڵاوكرایەوە، نەیارەكانی بافڵ و، زۆربەی بەرهەڵستكارانی سیستەمی سیاسی داڕزیوی هەرێمیش وەك دەسكەوت دەستاو دەستیان پێكرد، بێ ئاگا لەوەی كە هەڵمەتی دژایەتی گەندەڵكارانیان خستە ژێر پرسیارەوە و، باشترین هەلیان بۆ بافڵ ڕەخساند بۆ ناساندنی خۆی وەك كارەكتەرێكی ئیجابیی. حزبەكەی بافڵيش بەپێی دەسەڵات و قەڵەمڕەوی سیاسی و ئیداریی، بەشێكە لە سیستەمی گەندەڵی هەرێم. بەڵام هەڵمەتی تۆمەتباركردنی ئەم حزبە بە پشتیوانی تاران دژی كوردی ئێران و بزوتنەوە سیاسی و چەكداریەكەی، جێگەی گومانە! كەس هێندەی مام جەلال پشتیوانی كۆمەڵە و دیمۆكرات و حزبەكانی دیكەی كوردوستانی ئێران نەبوە، كەسیش هێندەی یەكێتی لەم پشتیوانیەدا زەرەرمەند و نمەك بەحەرام نەبوە. سەرباری نالەباریی جوگرافیا كە تەنها سنوری بە ئێرانەوە هەیە، بارەگای هەموو حزبەكانی كوردوستانی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی یەكێتین و هەمووشیان پشتیوانی ماددی لە یەكێتی وەرئەگرن. كەم گروپ و كەسایەتی سیاسی و هونەریی و ئەدەبیی و كۆمەڵایەتی كوردوستانی ئێران هەیە جێگەی حەوانەوەی سلێمانی نەبێ و راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەئاشكرا یان بەنهێنی كۆمەكی ماددی و مەعنەویی نەكرێ. لەبەرامبەریشدا، لە شۆڕشی ئەیلول و ڕۆژانی رەزمەندگانی موسڵمانی عێراقی و شەڕەكانی ناوخۆشەوە تا ئەمڕۆ، كەس هێندەی نەیارەكانی یەكێتی، پشتیان بەئێران نەبەستوە، زەرەریان لە بزوتنەوەی سیاسی و چەكداریی كوردوستانی ئێران نەداوە!
+ عهتا شێخ حەسەن ڕهنگه دروست بێت ئهگهر بڵێین کابینهی نوێی حکومهتی ههرێمی کوردستان بهرهنجامی مرونهتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پشوودرێژی سهرکردایهتیهکهی بوو، چونکه پارتی توانی پاش زیاتر له ( ٢٨٠) ڕۆژ لایهنه سیاسیهکانڕابکێشێته ناوبڕیاریک کهبهرژهوهندی باڵای خهڵکی کوردستانی تێدا بێت و، دیالۆگیش وهک مۆدیلێکی نوێ و مهقبول بکات به نهخشهڕێگای پێکهوهژیانی سیاسی و ئاینی لهکایهی بهڕێوهبردنی ووڵاتدا . ئهنجامدانی چاکسازی و ڕاوهستانهوه دژی گهندهڵی و، بهمیحوهر کردنی هاووڵاتی و، فرهیی لهسهرچاوهکانی داهاتدا کهکارنامهی حکومهتی ههرێمی کوردستانه، ئهگهر بهرئهنجامی ڕێکهوتنی سیاسی نێوان پارتی و لایهنه بهشداربووهکانی حکومهتیش بێت، ئهوا فاکتگهلێکی نوێن کهزامنی بههێز کردنی دامهزراوه دهستورییهکانی ههرێمی کوردستان و، زامنی بهرجهستهکردنی حکومهتی بههێزو حوکمرانی باش و لهڕێگهی ئهویشهو بونیادی کۆمهڵگهی بههێزو کوردستانێکی بههێزه، کهئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستانه . ساڵانێکهو ههتا ئێستاش کوردستان بهشێکه لهژینگهی جهنگی تیرۆریزم و، تروریستانیش سنورێکی زۆر فراوانیان لهگهڵ کوردستاندا ههیه، بهلام بهبهراورد لهگهڵ عێراق و سوریا ئهو دهوڵهتانهی ناوچهکه کهخاوهنی سهروهری و ئهزمونی دهوڵهتدارین و ئیمکانیهتیکی گهورهشیان بۆ موکافهحهی تیرور لهبهردهست بوو، دۆخی ئاسایشی ههرێمی کوردستان بهڕادهیهک پاریزراو بوو، کهلهئاستی دونیادا جێگهی سهرنج بوو، دیاره سهروهری ئهوئاسایش و سهقامگیریهش دهگهڕێتهوه بۆ ( مهسرور بارزانی ) که لهڕۆژگاری سهختی میحوهرهکانی ڕوبهڕوبونهودا وهک ێیشمهرگهیهکی سهنگهرو، لهشهونخونی شاریشدا پهیامی پاراستنی سهروماڵی خهڵکی بهشهرتی کردار سهلماند . پێش ئهوهی پارلهمان متمانه بهکابینهی نوێی حکومهتی ههرێم بدات، گهلی کوردستان ئامانهتی بهڕیوهبردنی کوردستانی بهپارتی دیموکراتی کوردستان بهخشیبوو، دیاره دروشمی کوردستانێکی بههێزیش لهبازنهی خهڵک سالاری و بهمیحوهر کردنی هاوڵاتیاندا بهرجهستهدهبێت، بۆیه ناوهرۆکی کارنامهی ( مهسرور بارزانی ) ه بۆ حوکمڕانی داهاتووی ههرێم . ئاخر پارتی مالێکی گهوورهیه کهنهوای دهنگه سهربهخۆکان وخانه و لانهی بی نهوایانیش بووه، بۆیه ئهگهر حیزبی سهردهمی مقاوهمهتیش بێت، ئهوا له ئێستادا کهسهردهمی بچوک بونهوهی جیهان و داهێنان و کۆنترۆلکردنی فهزای ئاسمان و ژێر دهریاو سهرزهوی و بن زهوییه، پارتی توانیویهتی متمانهی گهل بهدهستهوه بگرێت و لهناو فهزای پێکهوهژیانی سیاسی و ئاینیدا پێناسهیهکی مهدهنیانه بۆ سهروهری سیاسی گهل و، بۆ بهڕێوهبردنیش میکانیزمی مۆدێرن بکاته نهخشه ڕێگا، ئاخر کوردستان لهڕووی بونیادی سیاسی وسهربازی و کۆمهڵایهتی و فهرههنگی و ئابورییهوه بهجۆرێک بهردهوامه، کهبووه به بهشێک لهدونیای نوێ، بۆیه فرهیی لهسهرچاوهی داهاتی کوردستان، وهگهرخستنی ئهوهێزه مرۆییهیه، که لهبهر بێکاری و خراپی دۆخی ژیان و گوزهران، خهریکه ئینتیمای نیشتمانی و نهتهوهیی لهدهست دهدات . دیاره وهگهڕخستنی ئهو هێزه مروییهش کهگهورهترین سامانی نیشتمانیه، سهرپێخستنهوهی ئینتیمای نیشتمان پاریزی و ڕێکخستنی کۆمهڵایهتیه، که لۆژیکی مهدهنیانهی سیاسهته.
+ سهردار عهبدوڵا كێشهی ههره گهورهی مرۆڤ له كاتی بڕیاردان لهههر شتێك بهرچاوڕوونی و تێگهیشتنه، ههربۆیه ههر كهموكورتییهكی لهم بابهته بێ سێ و دوو حوكم و بڕیاری نادروستی لێدهكهوێتهوه و زۆرجاریش بێ ئهوهی بهخۆی بزانێ گهورهترین خزمهتی به خۆڕایی پێشكهش به نهیار یان دوژمنهكهی كردووه. ئهوهی زۆر مایهی سهرنج و جێی داخیشه كه نهخۆشییه بهشێكی یهكجار زۆری سهركرده و ڕۆشنبیر و میدیاكاری ئێمه و لهوێشهوه بهشێكی زۆری چالاكهكانی فهیسبوكیشی گرتۆتهوه. زۆر بهداخهوه كه نموونه ئهو نهخۆشییهی سهرهوه یهكجار زۆرن، بهڵام تهنها بهسی تازهترینیان دهكهین، كه بهشی خۆی ترسناكه. دوێنێ له ههولێری پایتهخت تهقه كرا، جێگری سهركونسوڵی توركیا و چهند كارمهندێكی كونسوڵخانهكه و ههروهها چهند هاووڵاتیهكی كوردستانیش بوونه قوربانی. یهكسهر بازاڕی شایی و لێدوان و تهحلیل و بهزمی سهیروسهمهره وهك ههمیشه گهرم بوو. ١- ههندێ له دڵسۆزان، كهوتنه شایی و باسی تۆڵهكردنهوهی شههیدكردنی ههڤاڵی سهركرده دیار غهریبیان كرد، كه ئهمه بێ ئهوهی بهخۆیان بزانن تۆمهتباركردنێكی بێبهڵگه و خراپی (PKK) بوو. ٢- كۆمهڵهكی دیكه یهكسهر كهوتنه تهحلیلی خهیاڵیی و دهزگای پاراستنیان تاوانبار كرد، ئاخۆ ئازیزان، دهبوو یهك تۆز بهدیققهتتر بوونایه، داخۆ بواری ههره سهرهكیی كه تێیدا تا ئێستا پارتی، مهسروور بارزانی وهك سهركهوتوو و بههێز پیشانداوه، بواری ئهمنی و پاراستنی ئهمنییهته، داخۆ چۆن له یهكهم ههفتهی دهستبهكاربوونیدا وهك سهرۆكوهزیران له بوارهكهی خۆیدا زهبری وا گهورهی لێدهدهن؟ ٣- بهشێكی دیكه دیسانهوه لهوپهڕی پهرۆشیی و دڵسۆزییهوه قسهیان كرد، كهوتنه باسی ئهگهر و سیناریۆ چاوهڕوانكراوهكان، لێرهشدا باسی خراپترین سینارێۆكانیان كرد، دیاره ئهم زاتانه مهبهستیان ئهوه بوو كه نابێ بیانوو بدهیهنه ئهردۆغان و میت و دهوڵهتی توركیا، تا پهرچهكرداری خراپیان ههبێ، بهڵام كێشهی ئهم گرووپهش ئهوهیه كه نازانن ئهم كارهش خزمهتێكی خۆڕاییه كه پێشكهش به میتی توركیا دهكرێ. دهپرسن چۆن؟ بفهرموون لهگهڵ تهنها یهك لایهنی خراپی ئهمجۆره رهفتارهتان: ههر دهزگایهكی موخابهراتی پێشكهوتو، دیراسهی ههموو رهفتار و پهرچهكردارێك دهكات، هی سهركردهكان، میدیا، خهڵك، لێرهوه دهتوانێ بزانێ بهرامبهر چۆن بیر دهكاتهوه؟ چاوهڕوانییهكانی چین؟ چی قبووڵ دهكات؟ چی قبووڵ ناكات و پهرچهكرداریی چۆن دهبێت؟ لهوهدهستهێنانی وهڵامی ئهم پرسیارانه و دهیان پرسیاری دیكه، ئهو دهزگایه لێرهشدا باسی میت دهكهین، دهتوانێ بزانێ كورد چۆن بیر لهم ڕووداوه دهكاتهوه؟ جهبههی داخیلی كوردستان چۆنه؟ كورد ئامادهیه سازش بكات یان نا؟ ئایا كورد چ وهك میللهت و چ وهك میدیا و سهركرده سیاسییهكان تاچهند چاوهڕێی پهلاماری سهربازیی دهكهن و تا چهندیش قبووڵی دهكهن. ئایا ههموو ئهمانه خزمهتێكی خۆڕایی نین، كه ئهگهر خۆمان وا بهخۆڕایی پێشكهشیان نهكهین ئهوا بهدهیان ملیۆن دۆلاریان پێوسیت نیه تا وهدهستی دێنن؟ لێرهوه ههمووتان دهپرسن: ئهی چی بكهین؟ پرسیارهكهشتان زۆر ڕهوا و عهقلانییه. لهوهڵامدا دهڵێم: تكایه كهمێك ئارام بن تا تهپوتۆزی بهزمهكان دهنیشنهوه. ئێوه چوزانن كردهوهكه دهرهنجامی كێشهیهكی دیكهی دوور له سیاسهت نیه؟ منیش نایزانم. ئێوه چوزانن، ئهمه پیلانێكی توركیایه و هاوكاری ناوخۆییشی ههیه؟ ئێوه چوزانن (PKK) له تۆڵهی هێرشه دڕندانهكانی توركیایه بۆ سهر باشوور؟ له دۆخی وادا كهسێتی و سهركرده و تاكی بههێز و دانا و ژیر ناكهوێته ناو شهپۆلهكهوه و تهحلیل و تهفسیر بڵاو ناكاتهوه، دهبێ بۆ خۆی و بۆ ناوخۆ بیكات، ئهویش بهمهبهستی وهدهستهێنانی بهرچاوڕوونی و تێگهیشتنی تهواو كه دهبێته مایهی گهیشتن به حوكم و بڕیاری عهلانیی كه تهنها و تهنها خزمهت به بهرژهوهندییه باڵاكانی خۆمان بكات، نهك دوژمنان. ئاخر ئازیزان له دۆخی وادا نابێ دوژمن بزانێ تۆ چۆن بیردهكهیتهوه، چاوهڕوانی چیت، دهبێ به بێدهنگییت دوچاری حهپهسانێكی بكهیت، كه ههزار ویهك حیساب بۆ ههر پهرچهكردارێكی خۆی بكات.. ڕێز و حورمهت خۆشهویستیی بێپایانم بۆ یهك به یهكتان، تكایه لهمجۆره دۆخانهدا با كهمێك ئارام بین، تا تهپوتۆزهكه دهینشێتهوه بهڕوونی كێشهكه و وردهكارییهكانی دهبینین، ئینجا بهبهرچاوڕوونیهوه دهزانین چی بكهین.
+ ئاسۆ حاجی - هەموو ئاماژەکان بۆ پەکەکە دەچن،پەکەکە گوتی ئەوان ئەو کارەیان نەکردووە،خۆ ئەگەر نەشیان کردبێ ئەوە گەفەکانی پەکەکە لە تورکیا و راگەیاندنی کەتیبەکانی پاراستنی جەوهەری باشوری کوردستان ئەو کەلێنەی دروست کرد لایەنی دیکە دەست بوەشێنن و ئامانجی خۆیان بپێکن و کردە تیرۆرستیەکەش بە سەر پەکەکە ساغ بکەنەوە. - لە دوای پەکەکە شیمانەکان بۆ ئێران دەچن چونکە وەک دەڵێن ئێران بە هەبوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەولێر و ئەنقەڕە قڵسە،بۆ ئەنجامدانی کارێکی وا ئێران ئەگەر بە خۆشی ئەنجانی نەدا ئەوە کەس و لایەن هەن وەک ئەرک ئەو کارە بۆ ئێران دەکەن. - ئەولایەنەی کەس باسی ناکا دەزگای موخابەڕاتی عێڕاقیە کە رەنگە ئەنجامدانی کارێکی وا خزمەت بە ستراتیژی ئەو لایەنانە بکات کە لە عێڕاق باڵا دەستە و قسەی دەڕوا،ئامانجەکەش ناشیرین کردنی حکومەتی کوردستان بێ و دۆخی سەقامگیر و ئارامی بخرێتە ژێر پرسیار و جگە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان ئەنقەڕە و هەولێر ئامانجی دیکەیان ئەوەیە کە نوێنەرایەتی وڵاتان لە کوردستان بترسێنن. - هەر سێ ئەو لایەنەی سەرەوە ئێران و عێڕاق و پەکەک لە خاڵێک دەگەنەوە یەکدی کە لەو ناوچەیە تەواوکەری یەکترن و ئامانجی هاوبەشیان هەیە و پێکەوە کار دەکەن و تەواوکەری یەکترن،بۆیە ئەوەی وەک پرسیار دەمینێتەوە ئەوەیە کامە لایەن کارەکەی جێبەجێکردووە؟
+ عەبدولڕەزاق شەریف (119), بەردی بناغەی كوردستانی گەورە ساڵی 2004و لە بەغدا، مەسعود بارزانیو نەوشیروان مستەفا سەرۆكایەتی تیمی نوێنەرایەتی كوردستانیان لە لیژنەی نوسینەوەی دەستوری عێراقدا ئەكرد, وایان رێكخستبوو یەكەمیان بەیانیانو، ئەوی تریان ئێواران ئامادەبێت. دوای پشوی نیوەڕۆژێك، بارزانی لە هۆڵەكەو لە چاوەڕوانی هاوسەرۆكەكەیدا، بۆ پرسو گفتوگۆیەك ئەمێنێتەوە، ئەو كە چەند رۆژێك بو دەستەواژەی "ماعدا اللمحافڤات المنتڤمە فی اقلیم"، واتە "جگە لەو پارێزگایانەی كە لە چوارچێوەی هەرێمێكدا رێكخراون" بۆ مادەی (119) ئیزافە ئەكردو بەیانی رۆژی دواتر، لادەبرا، لای عەبدولعەزیز حەكیمیش بە گلەییەوە لە هۆی لابردنەوەكەی پرسیبو، ناوبراو پێی وتبو:" نە شیعەو نەسوننە كێشەیان لەگەڵ ئەو ئیزافەیەدا نیە، ئێواران لەدوای تۆ كاك نەوشیروان دەیكوژێنێتەوە". - راستە تۆ ئەو دەستەواژە لە مادەی (119) ئەسڕیتەوە كە ئێمە ئیزافەی ئەكەین؟ بەم پرسیارە گفتوگۆی ئەو تاقی ئێوارەیەی نێوانیان دەستپێدەكات. - بەڵێ راستە، من ئەیسڕمەوە. كاك مەسعود بە سەرسوڕمانەوە ئەم وەڵامەی كاك نەوشیروان وەرئەگرێتو ئەڵێ:" دیارە تۆ نیازی جیاكردنەوەی سلێمانیت هەیە؟!". - نەخێر، مەبەست جیابونەوە نییە، من پیاوێكی ماركسی بوم، حەقی جیابونەوە بە رەوا ئەبینم، تۆ كتێبەكەی لینین-ت لەسەر مافی جیابونەوەی گەلان خوێندوەتەوە ؟ - بەڵێ، چ پەیوەندی هەنە ؟ - تەڵاق مافێكە نە ئیدیعای بۆ ئەكەینو نە لە خەڵكی ئەسەنینەوە. كاك نەوشیروان زیاتر لەسەری ئەدوێو بۆی رون ئەكاتەوە لە ئایندەدا بۆ رێگریكردن لە غەدری پارێزگایەك لە پارێزگایەكی تر، ئەم مەسەلەیە گرنگەو ناكرێ ئەو مافە بە دەستور لە خەڵك وەربگرینەوە، بەڵام دڵنیابە بانگەشەی بۆ ناكەم. هەرچەندە كاك مەسعود بڕوای بەو لۆژیكەو مافە دەستورییە هێنا، مادەكە وەك كاك نەوشیروان ویستی لە دەستوری عێراقدا جێگیربو، بەڵام ئیدیعاو تۆمەتی حەزو ویستی كاك نەوشیروان بۆ جیابونەوەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بە ناڕەسمیو هەندێكجاریش بە رەسمی لەلایەن پارتییەوە بەردەوام بو، هەموجارێكیش لە وەڵامدا كاك نەوشیروان ئەم گفتوگۆیەی خۆیو كاك مەسعودی دەگێڕایەوە، بڕوای تەواویشی پێی هەبو. هەرێمی سلێمانی ! كاردانەوەی پارتی بەرامبەر رێككەوتنی سیاسی گۆڕانو یەكێتی هەر لە سەرەتاوە بیری پرۆژەیەكی بۆ جیاكردنەوەی "هەرێمی سلێمانی" لای كاك نەوشیروان گەڵاڵەكرد، هەرچەندە هێزە عێراقیو نێودەوڵەتییەكان لە سەرەتاوە پیرۆزباییان لە رێككەوتنەكە كرد، بەڵام كاری دەستوبردی پارتی بۆ لەباربردنی رێككەوتنەكە وایكرد، جگە لە ئێرانییەكان، هیچ كام لە نوێنەرایەتی ئەو لایەنانە لە مەراسیمی ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەدا ئامادە نەبون، ئەمریكییەكان بە كارمەندێكی كوردی كونسوڵخانەكەیان بەشدارییان كردو ئەوانی تر مەعزەرەتیان هێنایەوەو وتیان:" لەئاستی باڵای وڵاتەكانمانەوە ئاگاداركراوین كە بەشداری نەكەین". لە ناوخۆی هەرێمو حیزبە كوردستانییەكانو یەكێتی نیشتمانیدا، پارتی بە چڕی كەوتە دژایەتیكردنی رێككەوتنەكەو لەڕێگەی هەوادارەكانیەوە توانی ئەو متمانەیەی پێش ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە هەبو، لەقی بكات، بەداخەوە باری ناوخۆی یەكێتیش رێگەخۆشكەر بو بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی پارتی، تا گەیشتن بە جیاكردنەوەی باڵی "ناوەندی بڕیار"، كاك نەوشیروان هەر لە سەرەتای مەترسییەكەوە پەیڕەوێكی بۆ سەركردایەتی هاوبەش نوسیو وەك پاشكۆیەكی رێككەوتنەكە لە كۆبونەوەیەكیاندا بۆی خوێندنەوەو پەسەندیان كرد، تیایدا، ئیقرار كرابو كە هیچ كەسێكی تر بۆ ئەو سەركردایەتییە زیاد نەكرێت، تەنانەت لە حاڵەتی چۆڵبونی شوێنی هەر ئەندامێك بە هەر هۆیەك، هەتا بە مردنیش كەس جێگەی نەگرێتەوە، سەركردایەتی هاوبەش بۆ گشت قەزاو ناحیەكان دروست بكرێت، پارەو داهاتی سنوری سلێمانی بە لیژنەیەك لێكۆڵینەوەی لێ بكرێو بزانرێو كۆبكرێتەوە، هێزی پێشمەرگەو پەیوەندییەكانو دارایی هاوبەش بكرێ. لەوچوارچێوەیەشدا وەك سەرەتایەك پشتگیری مادی بزوتنەوەی گۆڕان بكرێت، جێگەی خۆیەتی باسلەوەش بكەین لای گۆڕانەوە حەمەتۆفیق بە فشاری هێرۆخانو لای یەكێتیشەوە دكتۆر بەرهەم بە فشاری كاك نەوشیروان لەو سەركردایەتییە دانران. لەگەڵ زیاتر بێئومێدبونی كاك نەوشیروان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەو فشارەكانی پارتی بۆ لەباربردنی، سەرقاڵی نوسینی پرۆژەیەكی گشتگیر بو بۆ بەكارهێنانی ئەو مافە دەستورییەی خەڵكی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش هەم پرسو ڕا هەم گفتوگۆی لەگەڵ زۆر لە هاوڕێكانماندا دەكرد. - كاكە پێتوانییە لەڕوی مەسەلە گەورەكەی نەتەوەو نیشتمانەوە زیان بە نەوەكانی ئایندە بگەیەنێ ؟ من وەڵامی ئەم پرسیارەم لا گرنگ بو، بێ بیركردنەوە زۆر بەوردی وەڵامی دامەوە: - من ژیانی پێشمەرگایەتیم، پارتیزانیم وایكردوە هەمو مەسەلە گەورەكان بەو تەجروبەیەوەو دەرسەكانی بەراورد بكەم، بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژو بەرنامەی درێژخایەن، كورد پێویستی بە شوێنێكی ئەمین هەیە (ملاژ امن)، خەباتی پارتیزانیش وایە، پەكەكە بۆیە نافەوتێ، قەندیل بوە بەو پەناگەیە بۆیان، هەر كاتو لەهەر شوێنێ فشاریان بچێتەسەر، ئەگەڕێنەوەو لەوێ ئەتوانن خۆیان رێكبخەنەوە، هەر لەوێش ئەتوانن پەلوپۆ بۆ هەمو كوردستان بهاوێژن، ئەمە بۆ حیزبو بزوتنەوەی چەكداری دروستەو ئێمەش هەروابوین، بۆ حکومڕانی كوردیش وەك نەتەوەو بۆ هەر چوار پارچەی كوردستانیش ئێمە پێویستمان بە پەناگەیەكەی ئەمین هەیە، شوێنێ كە بە دەستورو یاسا بتوانین بیپارێزین، ژێرخانی خۆیو سەرخانێكی پتەوی خۆی هەبێ، لەڕوی دیموكراسیو مافی مرۆڤ نمونەیەك بێ باسبكرێو چاوی لێبكرێ. مێژوی فكرو ئەدەبو سیاسەتو رۆشنبیری سلێمانی، ئەو فرە رەنگو دەنگییە، باشترین شوێنە بۆئەوەی بتوانین بیكەین بەو پەناگە ئەمینەو خاڵی گۆڕانكاری لە بیری سیاسی كورددا، دەكرێ لە قۆناغی یەكەمدا سود لەو پشتیوانییەی بەغدا وەرگرین، گەر بتوانین لەجیاتی ئەو هەمو زانكۆ بێكەڵكە تەنیا زانكۆیەكمان هەبێ بچێتە ئاستی زانكۆ جیهانییەكانو مامۆستای لە دەرەوە بۆ بهێنین، لە جیاتی ئەو هەمو خەستەخانەیە، یەك دو خەستەخانەی گەورە لە ئاستی ئەوانەی دنیای دەرەوەدا بنو دكتۆرو پسپۆڕی بیانی بۆ بهێنین.. ئاسایش، پۆلیس، هێزی چەكدار، ئازادی بیروڕا، ئەدەبو هونەرو... لەڕاستیدا كاك نەوشیروان زۆر بە وردی هەمو كۆڵەكە سەرەكییەكانی ژیانو بەردەوامی هەرێمی سلێمانی باسكرد. جارێكی ترو لە وەڵامی هاوڕێیەكی باژێڕی هەولێردا، كە پێی وابو پارتی دەربەدەریان ئەكاتو راوەدویان ئەنێ، وتی: - نەك هەولێرو دهۆك، هەمو شارەكانی تری پارچەكانی كوردستان خۆزگە بەو هەرێمە ئەخوازن، ئەوەی ئێمە بیری لێ ئەكەینەوە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو ئێرانو توركیاش پشتیوانی ئەبن، لێتان تێكنەچێ، ئەمە دو ئیدارەیی نیە، ئەمە هەرێمی سەربەخۆیەو دەستوری عێراق رێگەی پێداوە، ئەسڵەن بۆ نەهێشتنی ئەم دو ئیدارە فەرزكراوەیە كە مەسئولەكانی یەكێتیو پارتی لە بەرژەوەندی شەخسی خۆیان فەرزیان كردوە، خۆ ئەگەر هەر پارتی فەلاقەی كردن، بڕۆن خەباتی سیاسیی ژێرزەمینی بكەنو ئێمە دەستان لێ بەرنادەین، وەك چۆن لەو شاخە دو بۆ سێ هەزار كەس بوین، بەڵام دەیان هەزار كەسمان لە سلێمانیو هەولێرو كەركوك لەژێردەستی بەعسدا خەباتیان ئەكرد، هەوڵبدەنو بڵێن ئەمانەوێت ئێمەش وەكو سلێمانیمان لێ بێ، رەنگە پارتیش لە مونافەسەی ئێمەدا وەزعی هەولێرو دهۆك باشتر بكا، چونكە ئەوكاتە رێزو حورمەتی پارتییەكان دەبێ لە سلێمانی زیاتر بێ لە حیزبەكانی تر، بیریشت نەچێ، پارتی هاوكارمان بێ، دەكرێ یەك هێزی پێشمەرگەو یەك ئابوریو یەك پەیوەندی دیپلۆماسی هاوبەشمان هەبێ، ئەو هێزانەی هەر لە سەرەتاوە لە پارتییەوە دوركەوتونەتەوە، بەهێزبونو گەشەیان كردوە، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی پارتی سەیتەرەی بەسەریاندا هەبوە، وێران بون، بۆ یەكەمیان نمونەی پەیەدەو پەكەكەی لە رۆژئاواو باكور ئەهێنایەوەو بۆ ئەوی تریشیان حیزبەكانی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستانی بە نمونە ئەهێنایەوە، پارتی نایەتەژێر بارو باشترین چارەسەر دوركەوتنەوەیە لێی. دوای 16ی ئۆكتۆبەرو ئەم فكرەیە بەجۆرێكی تر لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانو یەكێتی تەرحكرا، تەنانەت عەبادی جوابی ناردبو كە وەفدێكی ئێمە بڕواتو پارەی هەمو ئەو ساڵانەی موچەخۆرانی سلێمانی بەبێ پاشەكەوت تەسلیمی پارێزگاری سلێمانی بكات، لەگەڵیا پارەی پرۆژەو تەنمیەی ئەقالیم بنێرێ. لە ساڵی 2014وەو لەسەروەختی دەسەڵاتی مالیكییەوە حسابمان كرد زیاتر لە (10 ملیار دۆلار) دێتە سلێمانیو هەمو تەسەڕوفێكی لەرێگەی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاو دەزگا رەسمییەكانەوە ئەبێ. - خواهاوار ! كەس هەیە ئەم عەرزەی بەغدا رەتبكاتەوە ؟ ئەم فرسەتە لە مێژودا نە بۆ كورد نە بۆ سلێمانی رێكناكەوێتەوە. من ئەم قسەیەم لە كۆبونەوەیەكدا كردو حەمەتۆفیق رەحیم بە گژمدا هات: - ئەوە جێبەجێكردنی ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمییە. - نەخێر هەموتان ئەزانن كاك نەوشیروان پرۆژەیەكی موتەكامیلی هەبو بۆ ئەو مەسەلەیەو تەمەن دەرفەتی نەدا، لای هەموشتان باسی كردوە، ئامادەم دو سەعات لەسەر پرۆژەكەی قسەبكەم. بەتەنیاو جودا جودا هانام بۆ هەمو ئەو هاوڕێ دەستڕۆیشتوانە برد، سەید عومەر ئەزمونی حكومەتی هەرێمی پێ لە هەمو حوكمدارێتی دنیا جوانترو گەورەتر بو، ئەوانەی دەرەوەی سلێمانی هەمو دژایەتییان ئەكرد، هەر لەمیانی ئەو گفتوگۆیانەدا جارێكیان سەید عومەر وتی:" بەم عەقڵەوە ئیعلامەكە بەڕێوە ئەبەی ؟ لە تەلەفزیۆنەكەوە ئەڵێی یەكەمجارە لە مێژوی عێراقدا وەزیرێكی كورد لەسەر گەندەڵی دەربكرێ.. لەمەدا مەبەستی راپۆرتێك بو لەسەر كەیسەكەی هۆشیار زێباری لە KNNوە بڵاوكرابوەوە"، وتم:" جەنابی كاك عومەر ئەوە راستییەو ئێمە لەسەر ئەو كەیسە وا قسەمان كردوە، خۆشم نوسیومە"، لێم راستبوەوەو بەتوڕەبونەوە وتی:" دەبا پێت بڵێم لە تەئریخی عێراقدا وەزیرێكی كورد نەبوە بەقەد هۆشیار زێباری باش بوبێتو ئیشی بۆ كورد كردبێ". لەوێدا تێگەیشتم بیركردنەوەی منو ئەو پیاوە, ئەو پیاوەو خەڵكی ئەم هەرێمە چەند لەیەكەوە دورنو چەند ناجۆرو ناتەبان. بەهەرحاڵ لەژێر فشاری هاوڕێكاندا، پێشنیازكرا وەفدێكی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتو و كۆمەڵی ئیسلامی پێكەوە سەردانی بەغدا بكەن، دواجار بە هەرهۆیەك بو، من نازانم, بۆ ئەو وەفدە هاوبەشە لەوكاتەدا رێكنەخرا، شۆڕش حاجی بەتەنیا وەكو نوێنەری گۆڕان سەردانی بەغدای كرد، بەڵام لەژێر فشاری سەید عومەرو هاوبیرەكانیدا قەناعەتیان پێكردبو بەنهێنیو دور لە چاوی كامێرا حەیدەر عەبادی ببینێ، عەبادیش لە وەڵامی ئەو جۆرە كۆبونەوەیەدا وتبوی:" ئینجا كە پێیان شەرمو شەرمەزاییە كە بە ئاشكرا بمبینن، بۆچی نوێنەریان ناردوە بۆلام ؟"، زیارەتی شۆڕش حاجی رەتكرایەوەو دیدارەكە روینەدا، هەمو ئەو روانینەی شۆڕشو هاوبیرەكانی بۆ ئەوە بو كە پارتی تەخوینی بزوتنەوەی گۆڕان نەكا، وەك چۆن لەوكاتەدا سەرگەرمی تەخوینكردنی یەكێتی بو، كێچ كەوتە كەوڵمو لەوسەروبەندەدا پەیوەندیم بە یەكێك لە موستەشارەكانی مالیكی لەلایەكو چەند كەسایەتییەكی دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەلایەكی ترەوە كرد كە لە عێراقدا كاریان ئەكرد، هەردولا یەك قسەیان كردو وتیان" لە 16ی ئۆكتۆبەردا یەكێتی یەك هەنگاو هاتەپێشەوە، پارتیو بارزانی بە 100 هەنگاو پێشیان كەوتن، ئیتر بۆچی لە پارتیو كاك مەسعود ئەترسن ؟". ئەمەیان نەكردو پارتیو بارزانی خۆیان چونە بەغداو رێككەوتن، بونەوە بە دەمڕاستی هەرێمو دوای هەموو ئەمانە بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پارەی موچەخۆران بداتو داواش لە پارتی دەكات پاشەكەوتی موچە لابەرێ، ئێستاشی لەسەربێ هەم پارەی پارەی موچەخۆران لە غەرغەرەدایەو هەم پارتیش پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی نەداوە. ماویەتی..
+ هێمن كەریم ئەگەر چی ئەم شارە وەك زۆرێك لە شارەكانی دی مێژوێكی زۆر دێرینی نییە، بەڵام زۆرزوو دەركەوتوە و بە كۆمەڵێك خەسڵەتی تایبەت ناسراوە، بەو خەسڵەتانەش ناوبانگی تایبەتی دەركردوەو بەپێی سەردەمەكان چەندین نازناوی سەیری بەدەست هێناوە، وەك (شاری شاعیران، شاری ئەدەب، شاری هەڵمەت و قوربانی، شارە حەیاتەکە، مدینە الصعبە) زۆربەی هەرە زۆری نازناوەكانیشی لە بەر وریایی و بە ئاگایی خەڵكەكەی وەریگرتووە. لەهەر پوینتێكدا ئەگەر خزمەتكرابێت خزمەتی خزمەتكاری كردووە و ئەگەر بە پێچەوانەوە غەدری لێ كرابێت ئەوا توندبووە لە وەڵامدانەوە، لەزۆرێك لەروداوەكانی مێژوشدا خەسڵەتی كوردبوون و كوردایەتی و لەدروشمەكانیشی لە تایبەتمەندیەكانی ئەو شارەبوون. بەڵام هەر گروپێك و لایەنێك و حیزبێك ویستێتی دروشمەكانی فەرامۆش بكات و بابەتەكەی بەلارێدا بردبێت زوبەزوی ئەم شارە لێی هاتوەتە دەنگ ئەگەر هەرچەندە پیرۆزیشكرابێت، بەنمونە: ئەگەر ئاورێك لەچلەكانی سەدەی رابروو بدەینەوە، دەبینین لەسلێمانی گەر كەسێك پارتی (كە رەمزی كورد بوون بوو) یان شیوعی(كە رەمزی پێشكەوتن خوازی بوو) نەبوایە، ئەوا تا ئەندازەی عەیبە عەیبە بوو، بەڵام دوای بڕیاری تاكە كەسی و دوركەوتنەوە لەخاسڵەت و تایبەت مەندییەكانی سلێمانی و هەروەها هەرەس هێنان بە شۆڕش بە ناوی نسكۆوە و گەندڵی و فێڵكردنی هەندێ بەرپرسی حیزبی شیوعی بەناوی سەقافەی شوعیەتەوە لە سلێمانی. دەرەنجام لە سلێمانی (پارتی و شیوعی)ببونە عەیبە، ئەمەش تا ساڵی 1996 بە هێمنی درێژەی كێشا و دوای 31ی ئاب دیسانەوە سلێمانی بە چاوی قەهرەوە لە پارتی روانیەوە و تەنانەت قەتماغەی برینە كۆنەكەشی بەسەردا هەڵدرانەوە، لەو ساڵەوە تا ئێستا پارتی نەك هەر جێگەی خۆی لەو شارە نەگرتەوە بەڵكو رۆژ بەرۆژ لاواز تربوو. دوای ساڵی 1976 و دروست بوونی یەكێتی زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی ئەم شارە رویان لەو حیزبە نوێیە كرد و لە ریزەكانی خەبانی نهێنی و چەكداری بوونە ئەندام، ئەمەش تا راپەڕینی 1991 و بە سەردەمەكانی شەڕی ناو خۆشەوە بەردەوام بوو، سلێمانی یەكێتی خستە لوتكە. ئەو دڵسۆزیەشی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە یەكێتی دەیەویست بەجدی خزمەتی ئەم شارە بكات، بەڵام هەر هێندەی لە دروشمە سەرەكیەكانی لایدا ساڵی 2013 گەورە ترین زەربەی لێدراو یان وەک تۆڵە تۆڵەی لێکرایەوە، بەشێوەیەک نەك لە پلەی یەكەمدا نەمایەوە بەڵكو گەیشتە پلەی سێەم و زۆرینەی خەڵك رویان كردە بزوتنەوەی گۆڕان و ئەویان كردە سەرمەشق و نوێنەری خۆیان و تەواوی گلەیەكانیان دایە دەست نوێنەرەكانیان. بزوتنەوەی گۆرانیش دوای یەكەم هەنگاوی لادانی لەمەبادیئەکانی سلێمانی کەوتە بەرهێرشی تۆڵەی ئەم شارە، هەر بۆیە هێندە بچوك بووەوە كە لە هەندێ دانیشتندا بانهێشت نەدەكرا، رەنگە لە ئایندەشدا چەندین حزبی تر دروست ببن كە ئەگەر راستگۆ نەبن لەگەڵ ئەمشارەدا دەبێ چاوەڕێی تۆڵە بكەن. هەندێك دەڵێن سلێمانی لەروی سیاسیەوە لەدوای شارەكانی تری كوردستانەوەیە، كەبۆ ئێستامان من بروام بەم گریمانەیە هەیە بەڵام لەروی فكری سیاسی و تەوژمی نوێ بوونەوە سلێمانی لەپێش سەرجەم شارەكانی كوردستانەوەیە. كەئەوەش هۆكاری ئەو فۆرمەلە كردنەی خۆی و سەرجەم هێزەكانی ناویەتی كە تەواوی هیزەكان ناچاردەكات لەگەڵ سلێمانی خۆیان بگونچێنن و بەردەوام قبوڵی رەخنەو بەرزكردنەوەی رازینەبوونی ئەم شارەبگرن و خۆیان تازەكەنەوە. تازەكردنەوەش وەك فكرێكی یاخی و نارازیی بوون لەسەرەتادا سەیری دەكات و هەژماری دەكات. ئەو فكرەش ووشەیەكی كورتەو بەڵام دەمێنێتەوە بۆمێژوو شكۆ دەبەخشێتە هەر هێزوو لایەنێك كەبەرامبەر بەمییراتی سیاسی بەرزی دەكاتەوە، ئەویش ووشەی ( نەخێرە) كە هەرگیز ئەم ووشەیە لەسلێمانی ناكرێتەوەو ئامادە دەبێت جەهەندەمێك بۆ خۆی دا بگرسێنێت، بەڵام مل نەداتە نا راستگۆیی بەردەوام گۆرانكارییەكان لەنارەزایی و ووشەی نەخێرەوە خۆی ئەبدەیت دەكاتەوە. ئەو نەخێرەش مێژوویەكی هەیە كە لە شەستەكانی سەدەی رابردوەوە وەك میژونووسان باسی دەكەن لەلایەن مامۆستا ئیبرایم ئەحمەدەوە بەرامبەر بەپارتی و تەنانەت بنەماڵەی بەرزانی بەرزكراوەتەوە، كەخودی مامۆستا ئیبرایم ئەحمەد خاوەندارێتیەتی. رەنگە بەگوێرەی مێژوی شۆرش و هەژموونی حكومرانی ئەم نەخێرە كاڵبونەوەی بەخۆی بینبێت، لێ بەردەوام بوونی هەرماوەو وەك فكرێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی تائێستا وجودی هەیە لەشەقامی كوردی و بەتایبەتی سلێمانی ، ئەو نەخێرەش ئەو پارسەنگەیە كە هەرهێزێك بیكاتە دروشم دەتوانێت شەقامی سلێمانی بەئەرێنی بۆ خۆی مسۆگەربكات، کەئەمەش لەپاش نەخۆش کەوتنی کاریزمایەکی وەک (مام جەلال) لەسەردەستی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەدیدەکرا ، ئەوکاتەی لەرێگەی ناوەندی بریارەوە، دەویسترا ئەو نەخێرە سیاسیە تەسلیم بکرێت. بەڵام ئەو خانمە زۆر بەئامانەتەوە بەرگری لێکردوو لەناو یەکێتی ھێشتیەوە، لە ئێستاشدا و لەدوایی باری تەندروستی خاتوو ھێرۆ ئەو نەخێرە سیاسیە بەرەو کاڵ بونەوە دەروات، بەو پێیە یەکێتی بوونیش لەکاڵ بوونەوەدایە!. نەوشیروان مستەفا وەك کارەکتەرێکی سیاسی گەورە تەواو لەو تێروانینە تێگەیشتبوو، بۆیە هەژمونی شەستەكانی سەدەی رابردووی سلێمانی بەسەر بزوتنەوەكەیدا لانەدا هەتا ئەوكاتەی لەژیاندا مابوو هەرگیز بروات نەدەكرد كەتەسلیم بووە یان رازی بوە بەبێ ئەویش هیچ گۆرانكارییەك وەك خۆی نەدەكراو ناقس دەردەچوو، هەر لەسەر ئەو (نەخێرە سیاسیە) بەردەوامبوو. ئەو نەخێرە سیاسیە ، نەخێرێك نیە، تەنها بۆ بەرژەوەندی پشكێك و كێكی حكومەت رێككەوتنی پێبكرێت ، بەڵكو بۆ ئەوەیە كەرازی نەبوونە بەرەوو سیستەمی بەرپاكردنی چەمكی حكومرانی لەباشوری كوردستاندا. تەنانەت فۆرمی وەلانانی خێڵەكی و بەبنەماڵەی كردنی حكومرانی لەهەرێمدا لەنێوان ئەو نەخێرەدا دەخولایەوە. یەكێتیش وەك هێزێك ئەوەی هێشتویەتیەوە ئەو نەخێرە مێژوویەیە كەجاربەجار بە بەرزی رووبەروی پارتی دەكرێتەوەو وەك هێزێك چەمكی میراتی بەبنەماڵەی كردنی و كۆی حكومرانی لەپارتی وەرگرتۆتەوە. راستە یەكێتی لەروی خزمەت گوزاری و گروپە جیاوازەكانی ناو سەركردایەتیەكەی خراپترین ئەدایی سیاسیان پێشكەش بەسلێمانی كردووە، بەنەوعێك زۆربەكەمی سەركردەیەكی سیاسی یەكێتی دەدۆزیتەوە، هێندەی لەخەمی پرۆژەو خزمەتی خۆیەتی هێندەی لەخەمی پرنسیپ و ئەداو مێژووی یەكێتی نەماوە. بۆیە بەهۆكاری مێژوویەكەی گەر یەكێتی بەفریایی خۆی نەكەوێت، ئەوا سلێمانی یەكێتی بەجێدەهێڵێت، ئەو سلێمانییەی كە ئاڵای قبوڵنەكردنی كوێخایەتی لەشەستەكانەوە لەسەردەستی مامۆستا ئیبرایم ئەحمەد هەڵكردوە، لەسەردەستی كۆچكردوو تاڵەبانی پەری پێدراو لەقۆناخی دروستکردنی ناوەندی بریاری ناویەکێتی، ھێرۆخان بەھێزەوە ئەو نەخێرە سیاسییەی لەناو یەکێتی زیندوو کردەوەو، لەمێژوی نەشیروان مستەفاش بەبەرزی ئەو دەنگە بیسترایەوە، کەوایە گەریەكێتی نەگەرێتەوە بۆ ئەو مێژوە ئەوا سلێمانی یەكێتی بوون دەكاتە مێژوو، وەك شیوعی بوون و گۆران بوونی ئێستایی لێدەكات و هیزێكی نوێ دەكاتە سەنتەروو رووبەریی ئەو خێڵكەییە دەبێتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە کەنەمر پیر مێردی شاعیرسەبارەت بە سلێمانی دەفەرموێت: سلێمانی شاری رەشەبا، ئاگات لێی نەبێت كڵاوت دەبا.
+ پەروا علی ئەوەی پارتی چەندین ساڵە ئاواتی پێ خواستووە لەدامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٤٦تا ئێستا نەیتوانیوە حیزبەکانیتر تێپەڕێنێ، بەڵام لە ئێستادا بە زیادەوە دەستی کەوتووە، هەموو ڕێگا خواروخێچەکانی بەکار هێناوە بۆ خزمەتی خۆی و سەرۆکایەتی زۆرینەی دەسەڵاتەکانی بەدەستهێناوە، لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە جگە لە مسۆگەرکردنی کورسی کۆتاکان. بۆیە نایەوێت لەدەستیان بدات، هەرچەندە لە هەوڵی ئەوەدایە هەموو ناوچەکانیتری هەرێم بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی. بۆیە ئەو حیزبە دەیەوێت هەمیشە ساڵی ٢٠١٩ بێت و زەمەن لێرەدا بوەستێنێت. سەرۆکایەتی هەرێم بەدەست زاوا هەم برازا کە نێچیرەڤان بەرزانیە، ئەویش بە دەسەڵاتێکی زۆرەوە، لەنێو ئەودەسەڵاتانەدا فەرماندەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستانە. بەداخەوە لە خولی چوارەمی پەرلەماندا ئەم پۆستە هەڵپەستێرا دوای دابەشکردنی دەسەڵاتەکان تا ماوەی کۆتاییهێنانی خوولەکە ( من بۆخۆم نە ئیمزای پرۆژەکەم کرد، نە دەنگیشم بۆدا وتەنانەت دژی پرۆژەکەش دەنگم دا). لەخولی پێنجەمدا ئەو پۆستە چالاککرایەوە و پشکی پارتیە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بەرزانی کوڕە، کە لەهەمان کاتدا تا ئێستاش سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشە، گەر واز لەو پۆستە بهێنێت دەدرێتە پارتییەکی عەیارە بیستوچوار، هەرخۆی سەرەوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکات و پێناچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزیر دابنرێت کە ئەویش پشکی پارتییە، زۆرێک لە وەزارەتە خاوەن دەسەڵاتەکانیش وەک ناوخۆ لای پارتییە. یەکێک لە گرنگترین سێکتەرەکان پەیوەندییەکانی دەرەوەیە کەلە ساڵی ٢٠٠٦بە فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران دامەزراوە، لەو کاتەوە و لەم کابینەیەشدا لای پارتییە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەخزمەتی ئەم حیزبەدا بووە لە ڕوی سیاسی ودیپلۆماسیەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی سێهەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بەشێوەیەکی بەرچاو هەژمونی پارتی بەسەرەوەیە لە ئیستادا، پیدەچێت لە ئایندەشدا هەروا بمێنێتەوە. پارتی بەهەموو شێوەیەک ئەیەوێت لوتکەی هەرەمی دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان بگرێتە دەست بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵی دامەزراندنی (ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان)ە ، تەنها ئەو بۆشاییە ماوە پارتی پڕیبکاتەوە وە دۆزینەوەی پۆستێکی نوێیە بۆ سەرۆکی پێشوی هەرێم، مەسعود بەرزانی باوک، ئەمەش بەمەبەستی بوون بە مەرجەعی سیاسی کوردستان لەڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە، . ئاشکرایە شاڕێگای گۆڕانکاری هەڵبژادنە بۆبەدیهێنانی گۆڕانکاری لە هاوکێشەی سیاسی و دەستاودەستی دەسەڵات، بەمەرجێ هەڵبژاردنیکی راستەقینەبێ کە پشت بە سەرژمێری هاوڵاتیانی هەرێم ببەستێ، هەڵبژاردنێ کە دامەزراوەکانی حکومەت تیایدا بێلایەن بێت ، ئەوکاتە ئەنجامەکانی نزیک ئەبێتەوە لە واقعی کۆمەڵگای ئێمە و قەوارەی راستەقینەی هەر هێزێکی سیاسی دەردەکەوێت. ئاخۆ لەمەودوا هەڵبژاردن دەکرێت لە کوردستان تا ئاڵوگۆڕی سیاسی ڕوبدات؟ ئاخۆ لە خزمەت پارتیدابێت کە حیزبەکانیتر خۆیان ڕێکبخەنەوە بۆ بەدیهێنانی کورسی زیاتر؟ ئایا هەڵبژاردن هاوکێشەی سیاسی لە کوردستان ناگۆڕێت؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە وەڵامەکان و دەرئەنجامەکانی گۆڕانکاری دەکەن لە هێز و دەسەڵاتی حیزبەکان بەتایبەت پارتی، هەرجەندە ئەم هەرێمۆکەیەی ئیمە، ئاشی نەزانە و بنەماڵە ئەیگێڕێت!. بۆیە پارتی بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت زەمەن بووەستێ و بۆ دەیان ساڵیتر هەربە هەمان شێوەی ئێستا بێت کە هەموو دەسەڵاتەکان لای خۆیان بمێننەوە، هەڵبژاردن نەکرێت و هەژمونی ئەوان بەسەر هەموو جومگەکانی حکومەت و کۆمەڵگاوە بمێنێتەوە.
+ شەپۆل عەلی عەسکەری ئەم کابینەیە لەهەموو کابینەکانی پێشوتر جیاوازترە، لەهەموو بوارەکانهوه، بەتایبەت ئەم کابینەیە سەرەتایەکی نوێیە بۆ گۆڕینی پرنسیپی دەسەڵاتداریی لەناو بنەماڵە حکومڕانهكانو لەنێویاندا بەتایبەتر بنەماڵەی تاڵەبانیو بارزانی، لەنێو بنەماڵەی بارزانیش بنەماڵەی خودی مەسعود بارزانی، هەر لەسەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە تا کۆتایی پارتی دەستیکرد بەهەوڵەکانی بۆ ڕێگاخۆشکردن بۆ نزیکبونەوەی لەلایەنە سیاسییهکان ئەمەش لەڕێگای پرۆپارتییهکانی ناو لایەنە سیاسییهکان. ئەم هەنگاوانەی پارتی یا بەشێوەیەکی ڕاستتر ئەم هەوڵانەی سەرۆکی پارتی (مسعود بارزانی) دوای ئەوە هات کە هەستی بە مەترسی دەرکەوتنی (نیچێروان)ی برازای لە دوای شکستی ڕفراندۆمەکەی ٢٥/٩/٢٠١٧ و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو دەستبەردار بوونی رەجەب تەیب ئۆردوگانی سەرۆکی تورکیا وشەریک لە کۆمەڵێ بازرگانی و وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا و ئەمریکا لە پشتگیری کردنی و بەتایبەت تر پێشوازی بەغدا بۆ نێچیروان بۆ چاککردنەوەی باروودۆخی هەرێم بە گورزێکی گەورە هەژماردەکرێ دژی مامی و ئەم هەنگاوە بو بە مەرتسییەکی گەورە لەسەر مانەوەی مسعود بارزانی لە سەر دەفەی حوکمی پارتی. مەترسێکە گەیشتە ئاستی ئەوەی کە (مەسعود بارزانی) خۆی لە سیاسەت ڕاستەوخۆ ی انا ڕاستەوخۆ دورخاتەوە یا دوریان خستەوە، و تەنانەت لە ناو خۆی پارتەکەشی باڵەکەی نێچیروان زیاتر دەردەکەوتن هەر بۆیە هەوڵەکانی بارزانی بۆ چەسپاندنی کاندیدکردنی مەسروری کوڕی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەک کاریگرنگی هەستیار و دواتر لابردنی نێچیروان لە دەفەی دەسەڵات وەک (تڕۆ تەرفیع)ێک مانای چەسپاندنی حوکمی نەوەی یەکەمی خودی خۆیەتی بەوەش مەسروردەکاتە شازادەی جێنشین لە سەر عەرشی حوکمڕانی پارتەکەی و حکومەتیش، بەم کارە مەسعود بارزانی وەلانانی برازاکەی لە ١٠٠٪ مسۆگەرکرد وەک هەنگاوی یەکەم.\ هەنگاوەێکی دیکەی لابردنی کەسە نزیکەکانی نێچیراون لە کارەکانیان وبژاردەکردنی وەزیرەکانی کابینەی(٩) پارتی لەمەشدا سەرکەوتووبو، لە پرۆسەی ناساندنی حکومەت و ووتارەکەی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە هاتوونەتە سەر حکومەتێکی قەرزار وەک یەکەم هەڵەی سیاسی لە دوو لایەنەوە یەکەمیان حکومەتەکانی پێشوو هەر خۆیان وەک بنەماڵە حاکم بوون و لایەنەکەی تر دانانی بە شکستی ئامۆزاکەی و پارتەکەی بە گەندەڵی وبە ڕادەستکردنی حکومەتێکی قەرزدار بە چەندی ملیارد دۆلار. بەندە دڵنیایە کە نێچیروان بارزانی ئەوەندە بێئاگا نیە لە هەنگاوەکانی مامی بەڵام دڵنیام بەبێ گرێبەستێک کە مافی خۆی و دەستەو دایرەکەی مسۆگەر کردوە لای مامی بەڵام نیگەرانی خۆی بۆ نەشاردراوەتەوە و بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانە دەبێ ڕەنگدانەوەکان بخوێنینەوە وەک دەنگدانەکانی پەرلەمان بۆ سەرۆکی هەرێم و بەدەستهێنانی کەمترین ڕێژەی دەنگ و بایکۆتی یەکێتی بۆ پرۆسەی دەنگدان و دەنگنەدانی یەکگرتوو وبزوتنەوەی ئیسلامی و نەوەی نوێ، وقەتیزمانەوەی دەنگەکان نێوان پارتی و کەمە نەتەوە (پرۆ پارتێکان) و بزوتنەوەی گۆڕان. رەنگدانەوەی خودی نێچیروان بەرانبەر بە پەرلەمان و سوێندخوارنی لە دەرەوەی پەرلەمان ئامادەبوونی لە فەرەنسا لەو ڕۆژەی لە ئامۆزاکەی و کابینەکەی سوێندی یاساییان خوارد نمونەیەکی حاشاهەڵنەگرە لە تووڕەیی نێچیروان . یەکێکی کە دەیسەلمێنی کە ئەم کابینەیە حکومەتێکی پارتیە بە تەواوی ئاماژەکردنی بە سزادانی ئەو وەزیرانەی کاری بازرگانی دەکەن وەک چاوترساندن یا چاو سوورکردنەوە وە ئەم جێگرەکەی گرتەوە نەک تەنها وەزیرەکان بە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو بەڕێزانە تەحەفزێکی هەبێ یا ڕخزنەیەک بگرێ،. لایەنە بەشدار بۆکان نابێ دڵی خۆیان خۆشبکەن بەوەی کە چەند وەزیرێکاین لە کابینەکەدا هەیە لە بەر ئەوەی ئەم جارەیان دەبێ ئەوە تێبگەن کە بەرانبەر هەر وەزیرێک جێگرێکی پارتی هەیە وەک مڵۆزم ئامادە باش بۆ بەرەنگاربونەوەی بەپەلە بەڵام جێگرێکی سەر بە پاراستن! سەبارەت بە بەرنامەی کاری حکومەت لە بوارەکانی چاکسازی چ چاکسازیەک کەبوونی چەند وەزارەتێکی هەرێم تێیداهەن تەنها بۆ ڕازیکردن (وەزیری بێ وەزارەت) ئەمە خۆی لە خۆیا عەیبەیەکی گەورەیە لە کاتێکدا بۆ یەکێک لە بەندەکانی چاکسازی کەمکردنەوەی خەرجی حکومەتە. خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە بۆ چاکسازی ڕاستەقینەی ئەم کابینەیە ئەگەر بیکات ئەویە کە پرسینەوە لە ئەو لایەن و کەسانەی کە بەشداربوون لە بردن(دزی) سەروەت و سامانی وڵات و گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی حکومەت و سزادانی بکەرانی، بۆ ئەنجامدانی ئەم چاکسازیە جەنابی سەرۆک وەزیران دەبێ لە خودی خانەوادەکەی خۆتەوە وخودی خۆت و شەریکە کانتان لە حیزبە هاوپەیمانەکەت و هاوپەیمانە ستراتیجێکانتان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم و کەسە نزیکەکانتان پرسیار لەوەدایە ئایا ئەم کارە بە ئێوە دەکرێ؟ ئەگەر نا هەموو ئەو دروشمانە کە لە بەرنامەی حکومەتدا باستان کرد تەنها بڵقی سەر ئاوە و هیچی تر. لە لایەکی دیکەوە مەسعود بارزانی دەیەوێ بە شێوەیەکی دیکە بگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی بە شێوازێکی ئێرانی واتە بەرنامەیەکی داڕشتوە بۆی یەکەم هەنگاوی بەناوی بارەگای بارزانی کە دواتر زۆر سەرکەوتوو نەبوو لە بەر ناڕەزایی لایەنەکانی لێکەوتەوە لە بەر ئەوەی ئەم بارەگایە مێژوویەکی باشی نەبوە پێشتر لە غەیری ئاشبەتاڵ نەبێ، دووا هەنگاوی دروستکردنی مەجلسێک کە خۆی تیا سەرۆک بێ و کەسە یەکەمەکانی حیزب و لایەنە سیاسێکان ئەندام بن تێیدا وەک ئەوەی کە لە ئێران ڕەفسەنجانی سەرۆکی بوو بە ناوی (مەسلەحەتی شورای ئێران) ئەمەی ئەم بە بۆچوونی من لەوانەیە ناوی بنێ (مەسلەحەتی باڵای شورای هەرێم) بە سەرکەوتنی ئەم بەرنامەیە نەک تەنها کابینەی(٩) وەک کابینەی ماڵی خودی مەسعود بارزانی دەناسێندرێت بەڵکو حکومەتەکانی دواتریش هەر ئەوان دەبن. قۆرخکردن و تاک جەمسەری دەسەڵات لای پارتێکەوە و بەتایبەت پارتی مەترسیەکی گەورە دەبێ لە سەر ئایندەی هەرێم وەک لە ڕابووردو دا ڕوویانداوە وە تازەترین نموونەش ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەی هەرێم دەمێک بە دەست تورکیا و دەمێک بەدەست ئێران و دەمێک بەدەست عێراق گەواهی ئەم مەترسیانەن، و ئەوەی زیاتر مەرتسێکانی قوڵتر کردۆتەوە بێ دەنگی وبێ هەڵوێستی و خۆ سڕکردنی لایەنە سیاسێکانی ترە لە ئاست ئەم دەست تێوەردنانە و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لە سەر کەرکوک بە تایبەتی. بۆیە ئەم حکومەتە ١٠٠٪ حوکمی یەک ماڵە بە تەنها و بێ ڕکابەر.
+ ئاراس مەسیفی شکستهێنانی دەسەڵات لەلایەک و شکستخواردنی ئەو حزبانەی کە لە رابورد و ئێستادا خۆیان وەکو ئوپۆزیسیۆن بەرجەستە کردوە لە گێڕانی ئەو رۆلەی بۆ خۆیان دیاری کردوە لەلایەکی ترەوە، بۆشایێکی گەوری لە کار و کایەی سیاسی دروست کردوە. ئەمەش پرسیارێکی گرنگی بە دوای خۆیدا هێناوە کە ئەم بۆشاییە چۆن پڕبکرێتەوە؟ بە رەچاوکردنی ئەو راستیەی کە نەک تەنها لە رابردو نزیکەی 50٪ هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەکانیان نەکردوە و خۆیان لە پرۆسەی سیاسی بە دورگرتوە، بەڵکو نەوەیەکی تازەش کە لە دوای روخانی رژێمی سەددام هاتونەتە دونیاوە، لەساڵانی داهاتودا بەرەو تەمەنی هۆشیاری و چالاکی سیاسی هەڵدەکشێن، دەتوانین بەدڵنیایەوە بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بۆشایی و دابڕانی نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیان تا دێت فراوانتر دەبێت. جگە لەمەش چاوەڕوانی و ویستی هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی باشتر بەردەوام لە هەڵکشان و بەرزبونەوە دایە. لە بەرامبەردا بڕوا و گومانێکی رەوا هەیە لەوەی کە دەسەڵات و حزبەکانی دەسەڵات توانای ئەوەیان هەبێت لە ئاستەنگیەکان و پێداویستیەکانی داهاتو تێبگەن و بتوانن وڵامی پێویست و شایستەیان بۆ داواکاری و چاوەڕوانیەکانی هاوڵاتیان هەبێت، چونکە ئەزمونی رابردویان سەلماندویەتی کە بەو سەرمایە فیکری و زانستی و مادی و مرۆیەی بەردەستیان تەنها دەتوانن بەشیکی کەمی هاوڵاتیان سودمەند و بێدەنگ بکەن. کەواتە هەم ئەوانەی ئێستا خۆیان لە پرۆسەی سیاسی بە دورگرتوە، هەم ئەوانەی لە حزبە ئوپۆزیسۆنەکان بێئومید بون و دەبن و هەم ئەو نەوەیەیی لە ساڵانی داهاتودا پێدەگات، ئەو زۆرینەیەی کۆمەلگە پێک دەهێنن، کە سیستەم و دەسەلاتی سیاسیان بەو شێوە و جۆری ئێستا قبوڵ نیە و نابێت. لەگەڵ زۆربونی دەنگی نارازیش، بۆشاییەکەش فراوانتر دەبێت. لە دەرئەنجامدا ئەگەرەکانی پڕکردنەوە ئەو بۆشاییەش زیاتر و فرەلایەن تر دەبن. یەکێک لە ئەگەرەکان، پرسی دروست بونی حزبێک یان بزوتنەوەیەکی تازەیە. پێشمەرجی باسکردن لە مەرجەکانی سەرکەوتنی هەر حزبێکی تازە لە هەرێمی کورستاندا کە نەیەوێت بەدەردی ئەوانی تر بچێت و نەبێتە هۆی بێهیواکردن و بە فیرۆدانی رەنجی نەوەیەکی تر، تێگەیشتنە لە سروشتی دەسەڵات و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی. تەنها بە خوێندنەوە و پێناسەکردنێکی دروست و راستەقینەی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان، دەتوانرێت ئەرک و ئامانجی راستەقینەی حزبی سیاسیش تیایدا دیاری بکرێت. تێگەیشتن لە سروشتی دەسەڵاتی هەرێمی کورستان بونیاد و پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا تێکەڵەیەکی زۆر ئاڵۆزە. تێگەیشتن لێی کاری زانستی ورد و درێژی پێویستە. لێرەدا من تەنها تیشک دەخەمە سەر ئەو خاڵانەی دەسەڵات کە هەر حزبێکی سیاسی پێش دروست بونی، دەبێت بە وردیی لێیان تێبگات و قوڵببێتەوە، وڵام و بەرنامەی واقیعی و دروستی بۆیان هەبێت. گەرچی لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی نیشیمانی ناوەندی بەروکەش بونی هەیە کە حکومەت و پەرلەمان و دەزگاکانی ترن، بەڵام دەسەڵاتی راستەقینە، دەسەڵاتی حزبیی پارتی و یەکێتیە کە هەر یەکێکیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەزگا و ئامرازی پەیڕەوکردنی دەسەڵاتی تایبەت بە خۆیان هەیە. پایەکانی دەسەڵاتی راستەقینەی پارتی و یەکێتی هێزی چەکدار، دەزگاکانی هەواڵگیریی و ئاسایش، کۆمپانیاکانی ئابوری و دەزگا میدیایەکان و رێخکراوە بەناو مەدەنی و خێرخوازیەکانن. دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کورستان تەنها ئامرازێکن، لەلایەک بۆ هەماهەنگی لە نێوان بەرژەوندیەکانیان و بەریەک نەکەوتنیان و لەلایەکی ترەوە بۆ بەدەستهێنانی رەوایەتی یاسایی ناوخۆیی و دەرەکیی لەرێگەی هەلبژاردنەکانی پارێزگاکان و پەرڵەمان. هەردو دەسەڵاتە حزبیەکە رەوایەتی ئایدۆلۆژی خۆیان لە بزوتنەوەی کوردایەتی وەردەگرن. کوردایەتی بەشێکی دانەبڕاوی دونیابینی حزبیانە. پارتی و یەکێتی خۆیان بە میراتگری کوردایەتی دەزانن کە تا ئێستاش ئامادەیەکی قوڵ و رۆحیی لە ناخی بەشێکی زۆری تاکی کوردا هەیە، بەتایبەتیش نەوەی شۆرش و راپەڕین و نەوەی پێش روخانی رژێمی بەعس. هاوکێشە و پەیوەندیە ئێقلیمیەکان کۆلەکەیەکی تری دەسەڵاتی پارتی و یەکێتین کە هەریەکێکیان پەیوەندی و پەیوەستبونی تایبەتی حزبیان لەگەڵ ووڵاتانی ئێقلیمی و دەرەوەدا هەیە. کەواتە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکرێت دابەش بکرێت بۆ سەر چوار کۆلەکەی سەرەکی. کۆلەکەی یەکەم دەزگا و ئامرازە راستەقینەکانی چەسپاندن و پەیڕەوکردنی دەسەڵاتن کە سەر بە هەردو حزبەکەن لە دو جوگرافیای جیادان. کۆلەکەی دوەم ئایدۆلۆژیا یاخود دونیابینیە کە خۆی لە کوردایەتی وەکو بزوتنەوەیەکی نەتەوەی بەرجەستە دەکات و هەردو حزبەکە بۆ رەوایەتی دان و پاساوی دەسەڵاتی خۆیان بە باش و خراپ سودی لێوەردەگرن. کۆلەکەی سێیەم دەزگا یەکگرتوەکانی حکۆمەتن کە تەنها وەزیفەی هەماهەنگی و کۆکردنەوەی نێوان هەردو دەسەڵاتە حزبیەکەیە کە لە رێگەی پرۆسەی رۆکەشی هەلبژارنی پەرلەمان رەوایەتی یاساییی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ دەسەڵاتەکانیان دەستەبەردەکەن. کۆلەکەی چوارەمیش پەیوەندی و پەیوەستە ئێقلیمی و نێودەوڵەتیەکانە. ئەرک و ئامانجی حزبی تازە لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان گرنگی و پێویستی هەر حزبێکی تازەی سەنگین و جدی لەوەدایە کە لە حزبەکانی تر، بە تایبەتی پارتی و یەکێتی نەچێت و تەواو لێیان جیاواز بێت. خاڵێکی لاوازی حزبەکانی تری کۆن و تازەی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەبوە کە نەیانتوانی یاخود نەیانویست لە سروشتی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی تێبگەن، هەر لەبەر ئەمەش بە پێی کات یان بون بەشێک لە ئەجیندای دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی یاخود کەوتونەتە پەراوێز. نمونەی یەکەم بزوتنەوەی گۆڕانە، نمونەی دوەم حزبە ئێسلامیەکانن. هەر حزبێکی تازە، ئەگەر بیەوێت سەرکەوتو بێت، دەبێت بەرنامە و وڵامێکی گشتگیری بۆ هەر چوار پایەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت. حزبی تازە دەبێت ئەوە راستیە رەچاو بکات کە دەسەڵاتی راستەقینە لە هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی هەلبژارنی پەرلەمانی نیە، بەڵکو بنەما و پایەکانی هێزی چەکدار و ئەمنی، هێزی ئابوری و میدیای زەبەلاح و پەیوەندیە ناوخۆیی و ئێقلیمیەکانی حزبیە لە دو جوگرافیای جیادا، نەک دەسەڵاتێکی ناوەندی نیشتیمانی لە یەک جوگرافیادا کە لەرێگەی پرۆسەی هەلبژاردنێکی نیشتیمانی دەسەڵات تیایدا دەستاودەست دەکرێت. هەر حزبێکی دەرەوەی یەکێتی و پارتی ئەگەر لە هەلبژارنەکانی پارێزگاکان یاخود پەرلەمان زۆرینەش بەدەست بهێنێت، ناتوانێت ببێتە خاوەن یاخود هاوپشکی راستەقینەی دەسەڵات، بەڵکو لە باشترین دۆخدا دەتوانێت پارێزگارێک یاخود چەند وەزێرێکی هەبێت کە ئەوانیش بە حوکمی واقیع دەبنەوە بەشێک لە ئەجیندای دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی. لەبەرامبەریشدا شەرعیەتی یاسایی ناوخۆیی و دەرەکی دەدەنە دەسەڵاتێک کە خۆیان نە خاوەن نە هاوپشکی راستەقینەن تیایدا. وەزیرەکانی گۆڕان و پارێزگاری ئێستای سلێمانی نمونەیەکی زیندوی ئەم راستیەن. کەواتە دروست کردنی حزب تەنها بۆ قۆستنەوە و رێکخستنی نارەزایەکان بە مەبەستی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و بەشداری روکەشیانەی دەزگاکانی حکومەت جگە لە دەوڵەمەند کردن و پێگەیاندنی چەند کەس و بنەماڵەیەک، لە کات بەفیرۆدان و بێ ئومیدکردنی نەوەیەکی تر هیچی تری بەدواوە نابێت. کەواتە دەبێت حزبی تازە چۆن بێت و چی بکات؟ حزب یاخود هەر جولانەوەیەکی تازە دەبێت وەکو مەرجی سەرەتا راستگۆیانە و چاونەترسانە لە رۆی ئایدۆلۆژیەوە کوردایەتی تێبپەرێنێت. دونیابینێک پێشبخات کە توانای ململانێی کوردایەتیەکەی پارتی و یەکێتی هەبێت و خۆی وەکو جێگیرەوە پێش بخات. لە روی کرداریدا دەبێت بێمنەتانە نەک تەنها بایکۆتی بنیاد و پرۆسەی سیاسی ئێستا بکات کە ژێرخان و سەرخانەکەی لە ژێر هەژمون و دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دایە، بەڵکو بە رەچاوکردنی تایبەتمەندیە ناوچەیەکان لە رێگەی خەباتی بنچینەی هەرەوەزی مەدەنی و جەماوەری لەسەر ئاستی گوند، و شار و شارۆچکە، ویست و داواکاری هاوڵاتیانی ناڕازی فۆرمەلە بکات، رێک بخات و ئاڕاستە بکات. لەم رێگەیەوە دەتوانێت بنیاد و پێکهاتەی لۆکالی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە ڕەگەوە لەق بکات و ناچاری گۆڕانکاری و چاکسازیان بکات. ئەم باسە هەڵوەستە لەسەرکردن و دەوڵەمەندکردنی زیاتری پێویستە کە دەکرێت لە بابەتێکی تایبەتدا بە دور و درێژی رونبکرێتەوە. لە روی یاساییەوە بایکۆتی پرۆسەی روکەش و درۆینەی هەلبژاردنەکان بکات تا رەوایی یاسایی ناوخۆیی و دەرەکی دەسەڵاتی ئێستا بخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە. بە سود وەرگرتن لە چوارچێوەی دەستوریی و یاسایەکانی عێراق پەیوەندی ستراتێژی و تاکتیکی لەگەڵ هێزە عێراقیە دۆستەکان دروست بکات بۆ ئەوەی کاریگەری پارتی و یەکێتی لە بەغدا و پەیوەندی و پەیوەستیە حزبیەکانی پارتی و یەکێتی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی لەسەر پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا کەم و کاڵ بکاتەوە. لێرەدا پرسێارێک دێتە ئاراوە کە ئایا تە چەند مەرج و زەمینەی سەرکەوتن بۆ ئەم جۆرە کاری حزبیە لەبار و بەردەستە؟ ووڵامەکەی ئاسان نییە، چونکە هەمو کارێکی نوێ و تازە پێویستی بە دونیابینیی کامڵ و رەوان و پتەوە و میکانیزمی کرداریە کە بێگومان لە سەرەتادا روبەروی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە. بە بۆچونی من ئەگەر ئێستا مەرج و زەمینەی کارێکی وا لەباریش نەبێت، ئەوا دەکرێت کاری لە پێشینەی ئێستا دروست کردنی زەمینە و رێگەخۆشکردن بێت بەو ئاڕاستەیە، لە جیاتی دوبارکردنەوەی هەڵەکانی رابوردو، چونکە بە ئاوردانەوەیەک بۆ رابردو بۆمان دەردەکەوێت کە رێگاکانی تر تاقیکراونەتەوە و نەک تەنها ئامانجەکانیان نەپێکاوە، بەڵکو بە شێوەیەکی وا شکستیان خواردەوە کە لە دەرئەنجامدا نەوەیەکیان بێ ئومێد کردوە و پرۆسەی سیاسیان بۆ چەندین ساڵ گەڕاندۆتەوە دواوە.
+ رێبوار کەریم وەلی (1) زۆرجار كە لەگەڵ رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا دادەنیشتین، پرسیاری وەزعی دەكرد (بەتایبەت ئەو كاتانەی كە بە فیتی یەكێتی گرژییەكی زۆر لە نێوان پارتی و گۆڕاندا هەبوو) و لەسەر هەندێك شت دەیویست بزانێ هەڵوێستی پارتی چییە؟ ئێمەش كەم تا زۆر ئەوەمان بۆ نەقڵ دەكرد كە لە دەوروبەری سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە دەمانبیست و زۆربەیان ئیجابی بوون. ئەو دەیگوت: "ئەوەیان دەزانم، پارتی دەڵێ چی؟". بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی ئەو حكومەتە كە رۆژی 10ی مانگ لەلایەن سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانییەوە راگەیەندرا، ئەگەرچی بەرنامەی هاوبەشی هەموو حزبە بەشداربووەكانە تا هەڵبژاردنی داهاتوو، بەڵام روانگای پارتی بەسەریدا زاڵە. روانگای پارتیش بۆ حوكمڕانی تەنها پەیوەست نییە بە حكومەتی هەرێمەوە، بگرە روانگایەكی ستراتیژییە بۆ ئیدارەدانی پارتیش لە داهاتوودا كە ئێرە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان. ئەگەر ئەم روانگایە، بەو ستاف و بەرنامەیەوە سەربگرێ، ئەوە بۆ ئاییندەی پارتیشە كە ساڵانێكە كاری بۆ دەكرێت. كابینەی نۆیەمی حكومەت وەكو میلادێك وێنا دەكرێت كە هیچ رەبتێكی بە رابردووی حوكمڕانیی پارتییەوە نییە. رێك وەك ئەوە وایە كە تازە پارتی حوكمی گرتبێتە دەست. وەك ئەوە وایە كە پارتی قەت لە كۆی 8 كابینە، سەرۆكایەتی 5 كابینەی نەكردبێت و 12 ساڵیش سەرۆك بارزانی، لە لووتكەی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا نەبووبێت، وەك ئەوە وایە كە قەت لیژنەی جیاجیا بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و چاكسازی و پاكسازی پێكنەهێنرابێت و گەندەڵیش نەكرابێتە فەرهەنگ، چونكە فەرهەنگسازی لە سەرەوەڕا دەكرێت! لە پشكی پارتی لە حكومەتدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، گوازراوەتەوە بۆ ناو حكومەت و لە پێناو راگرتنی باڵانسی ناوچەییش، كارەكتەرەكانی كابینەكانی پێشوو بەلاوە نراون. لە كاتێكدا حكومەتی نوێ دوو كەسی بە پلەی وەزیر تێدایە كە هیچیان قۆناغی ناوەندیشیان تەواو نەكردووە، بەڵام بە ئەمری واقیع و تەحەددای پێكهێنانی حكومەت، بە ناچاری قەبوڵ كران. پارتی غەدر لە خۆی دەكات ئەگەر بیەوێ ئەو كابینەیە وەكو میلادێك وێنا بكات، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ دەستی كەوتووە بەرهەمی رابردووە، بەرهەمی هەستانەوەی دوای ریفراندۆمە و بەرهەمی كرانەوەی دەرگاكانی دنیایە بەسەر كوردستاندا. كەچی ئەوەی لە دەرەوەڕا دەبینرێ، ئەوەیە كە پارتی لەناوخۆیدا كودەتایەكی سپی كردووە نەك جێگۆڕكێی كارەكتەرەكان. تا قوباد، قوبادی مام بوو (2) دەنگدان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت، نمایشێكی قودرەت و هەندێكیش تۆڵەسەندنەوە بوو. قوباد تاڵەبانی لە هەڵبژاردنەكاندا وەكو سەرۆكی لیستی یەكێتی زۆرترین دەنگی هێنا بۆ ئەوەی پێگەی خۆی وەكو جێگری سەرۆكی حكومەت بپارێزێت و لە ئەگەری بەستنی كۆنگرەشدا بچێتە جێگەی مام جەلال. لە كابینەی هەشتەمدا بە تكاو رجای كۆسرەت رەسوڵ و سەرۆك بەرهەم ساڵح، پارتی رەزامەندیی نیشان دا كە ببێتە جێگری سەرۆك وەزیران، بەڵام ئەمجارە لە دەستنیشانكردنی پۆستەكانی یەكێتی بۆ حكومەت، هەر ئەم دوو ناوە تەنگیان پێ هەڵچنی! ئەگەرچی ماوەیەكی زۆر یەكێتی لە دانوستاندن لەگەڵ پارتیدا شەڕی ئەوەیان بۆ قوباد كرد كە تاكە جێگر بێت، بەڵام دوایی وەرەق هەڵگەڕایەوە. قوباد تاڵەبانی كە لە دەنگدانی پێشوو بە كابینەی هەشتەم لە سەركوەزیرانیش دەنگی زیاتر هێنابوو، ئەمجارە (گوایە لەبەر ئەوەی یەكێتی دەنگیان بە سەرۆكی هەرێم نەداوە) لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕانەوە سزا درا. راستییەكەی بەرنامە وابوو كە قوباد تاڵەبانی بە هیچ شێوەیەك هاوتای سەرۆك وەزیران دەنگ نەهێنێ. رەنگبێ پارتییەكان لە هەندێك هەڵوێست و لێدوانی پێشووتری قوباد تاڵەبانی تووڕە بووبن، بەڵام مەعقولیش نەبوو، بێگەرد تاڵەبانی كە یەكێك لە عەڕابەكانی 23ی حوزەیران بوو، ئەو هەموو دەنگە بهێنێ! ئێستا قوباد تاڵەبانی تاكە نوێنەری سەرۆك نێچیرڤان بارزانییە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. پەسن و مەدحەكانی سەرۆك نێچیرڤان لە كاتی ماڵئاوایی لە حكومەت بۆ قوباد تاڵەبانی كە بە "پیاوی دەوڵەت" وەسفی كرد، رەنگبێ وایكردبێت كە كەوتبێتە بەر غەزەبی پەرلەمانتارانی پارتی. ئیتر قوباد قوبادی مام نەماوە و، ئەو ناز و دەسەڵاتەشی نامێنێت كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانیدا هەیبوو. پارەكە دەدەن بە كێ؟ (3) وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوایە بە نیازە لە بەرامبەر سەیركردنی تەلەڤزیۆن پارە لە هاووڵاتیان وەربگرێت. مەوزووعەكە دەبرێتە پەرلەمان و لە لیژنەی پەیوەندیدار باس دەكرێت. لە بەشێك لە وڵاتانی ئەورووپا باجی سەیركردنی تەلەڤزیۆن هەیە، هەموو ئاپارتمان و ماڵەكان دەتوانن سوود لە چەند كەناڵێكی رەسمیی دەوڵەت (نەك حكومەت) وەربگرن. ئەو كەناڵانە دەزگای پڕوپاگەندەی هیچ حزبێكی سیاسی یان لایەنی دەسەڵاتدار نین و كارمەند و بودجەی كەناڵەكانیش لە باج دابین دەكرێت. ئەوەش هی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە و ساڵانێكە هەیە. لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا و ئامرازەكانی گەیاندن، خەڵك كەمتر سەیری تەلەڤزیۆن دەكەن و لە هەندێك وڵاتیش تەنانەت بیر لە لابردنی ئەو باجە دەكەنەوە. تازە بە تازە لە كوردستان ئەو باسە تەڕح دەكرێت. ئەوەش لە كاتێكدایە لە كوردستان نەك دەوڵەت بگرە حكومەتیش یەك كەناڵی تەلەڤزیۆنیی نییە. تەلەڤزیۆن و میدیا نەك هی حزبەكانن، بگرە لەناو حزبەكانیشدا هی چەند لایەنێكن. كەواتا ئەوە بیرۆكەیەكە لە رابردوو ماوەتەوە و باسكردنی بۆ ئێستا نەك هەر مومكین نییە، ئەگەر مومكینیش بێت، دیار نییە داخۆ هاووڵاتی پارەی سەیركردنی كام كەناڵ دەدات.
د. بەختیار ئەمین بارام مێژوو بۆمان. باس دەكات كە دوو چین هەن لە كۆمەڵگادا كە ئەبێت لە سەربەخۆیی و پاكی و نەزاهەتدا نموونە بن و دوور بن لە هەموو ئاسەوارێكی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئەبێت مافی تاكی بەرامبەر لایان لە پێش هەموو بەرژەوەندی یەكی ترەوە بێت و وە هەر بۆشە ئەم دوو چینە سوێند دەخۆن كە لەو ئاراستەیە لانەدەن و پابەند بن پێوەی و لادانی ئەم دوو چینە لە ئاراستەیان مانای وایە كە كۆمەڵ توشی دەردێكی زۆر كوشندە بوەو نەخۆشی گەیشتۆتە سەر ئێسك و چارەسەر ئیتر زەحمەتە. ئەو دوو چینەش چینی ئێمەی پزیشكین و چینی حاكمەكانە. بەداخەوەم كە ئەم دوو چینە سەربەستی خۆی دۆڕاندوە لە كۆمەڵگای كوردی خۆمانداو تاك تاكە ماوە كە لە جەنگێكی دژواری ڕۆژانەدایە كە تێوە نەگلێت و بتوانێت ڕۆحی خۆی بە ئاسودەیی بهێڵێتەوە. منێكی بەندەی ستەم لێكراو، لێدراو، لەوڵات دەربەدەركراو، جەنابی حاكم تازە خەریكە ئەمری گرتن و داخستنی خەتی ئاسیاكەم ئەكات،جەنابی حاكم نازانم ناوت چییەو كێییت، پێویستیش ناكات بزانم، بەس بەناوی خودا سوێندت دەدەم كە ئایا دەروونت ئاسودەیە بەم كارە، ئایا پێش هەستان بەم كارەت نەدەبووبیرێك لە ئارامی دەروونت بكەیتەوە و بزانیت كە ئەم ڕێگایە ئەو ڕێگایە نییە كە وەكو حاكمێك بۆت دیاری كراوە كە ئەویش بەدی هێنانی مافە ڕەواكانی تاك و كۆمەڵە نەك پێشێلكردنی ماف. جەنابی حاكم لەو هەموو تەقە و فیشەك تەقاندنەت نەكۆڵیەوە كە ئارامی شاریان تێكدا و لە لێكۆڵینەوە برینداری فیشەكی قاچمتان لابرد و وێنەی كامێرای سەرجادەكە كۆكرانەوەو شاردرانەوەو ئەو پۆلیسەی كە لە بەردەمی مندا ڕوومەتی چەپی بە فیشەك بریندار بوو دیار نەماو بێ دەنگ كرا و هەرچی قەوانە فیشەك بوو كۆكرانەوە كە ابوایە بۆ لێكۆڵینەوە ببرێت بەڵام بە پێچەوانەوە فڕێدران تا تاوانەكە داپۆشن. ئینجا دوایی تهدید كرام كە ئەبێ لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ووڵات بەجێبهێڵم یان ئەم كوژن و ڕۆیشتم هاتن و چەند كەسێك تەسلیم كران و گیران ە بەربون و ئێستا جەنابت نە تبلیغت بۆ ناردم و نە پەیوەندیتان پێوە كردووم و هەرچەندە من چەندین نامەم بۆ ئەو ئەفسەرەی پۆلیس نارد جوابی نەبوو هاتوون لە جیاتی گرتن و لێكۆڵینەوە لە گەڵ تاوانبار جەنابت هێزی بازوو و دەوروبەرت بە منی زوڵملێكراو تاقی ئەكەیتەوەو ی جارێكی تر سینارێوی زانای قایمەقام بە من ئەكەن هەرچەندە من نە پۆستم هەبووە و نە حیزبیش بووم. جەنابت ئەڵێیت من بوختانم كردوە و تو خوا تۆزێك زۆر نا ویژدانت بخەرە كار باسی دەرمانی ساختە بوختان بوو. ڕۆژ نییە كەناڵەكان باسی دەرمانی ساختە نەكەن ئەوەتا فاروقی مەلا مستەفا باسی ئەكات و كەناڵی ڕووداوی نێچرڤان بارزانی باسی ئەكات و مەسەل ئاسایی پێت دەڵێم هەر لە زمانی خۆتانەوە وەڵامەكانتان بۆ ئەنێرمەوە و ئەی جەنابت بۆ نەهاتیتە مەیدان بۆ گەڕاندنەوەی مافی ئەوانەی كە بە دەرمانی ساختە مردن و كەم ئەندام بوون. جەنابی حاكم نازانم جەنابت لەكوردستان ئەژیت و لە سلێمانیت!!!!! ئایا هەست بەو هەوا ژەهرە ناكەیت كە هەڵی ئەمژیت خۆت و خێزانت بە هۆی بەنزینی خراپ و كارگەكانە وە و من تحدات ئەكەم بتوانیت ئەو ئاوە بخۆیتەوە كە بە بۆری هاتۆتە ماڵەكەت، ژینگەی تا حەوت وەچەت وێرانە و سێ وەچەی داهاتوت بە قەرزاری لە دایك ئەبێت ئەگەر وەزع وا بڕوات و ئاو و خاك و ژێر خاكت فرۆشراوە و ئاین و هونەر و ڕۆشنبیری و زانیاری تەزویر كراوە وەكو دەرمانەكان و ئێستا جەنابت هاتویت بە تۆقاندنی بابایەكی وەك منی بێ چەك و بێ دەسەڵات ئەتەوێت هەقی كەركوك و ئاوو خاك لە من كەیتەوە. جەنابی حاكم بڕۆ بزانە پارەی سی ساڵی نەوتەكەمان لە كوێیە، بزانە چەند كەس بە تەنكەری نەوت گیانیان لە دەست داوەو و چەند هاوڵاتی مردوون و توشی زەرەر بوون بە هۆی چاڵی جادەكانەوە كە تانكەرە نەوتەكان دروستیان كرد. جەنابی حاكم هیوادارم سبەینێ جوابم بەیتەوە بە ئاشكرا بنوسیت كە من فڵان كەسم و منم ئەمری گرتنی ئەم دكتۆرەم دەركردوە كە بۆتە هۆی هەموو ئەم هەموو نەهامەتیانەی سەرەوەی كوردستان. سیم كارتەكەی ئاسیاشم كە قفڵت كردوە بە ئەمری جەنابت موبارەك بێت و خۆزگە ئەو بڕە پارەیەی سەرفت كرد لە نوسینی ئەم ئەمرەو كاغەز و چاپی و دەركردنی بتاندایە بە چارەسەری منداڵێكی هەژاری كورد و پێت ئەڵێم ترسناكترین شوێنی دۆزەخ بۆ پزیشك و حاكمی بێ ویژدان دانراوە.