پێشنیاری یاسایی (كابانی ماڵ)

2019-07-19 09:25:55

+ د. هەردی مێد  

Pour une reconnaissance politique et économique du travail domestique

به‌ بڕوای من یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ نایاب و گرنگه‌كانی خه‌باتی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی (كاری كابانی ماڵ) بوو. به‌ داخه‌وه‌. له‌ كات و ساتی ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌، زۆرێك به‌ گاڵته‌جاڕی و به‌ چاوێكی نزمه‌وه‌ له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه په‌رله‌مانیانه‌یان ڕوانی. مخابن‌، په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ش نه‌یانتوانی له‌ سه‌ر ئه‌م كاره‌ به‌رده‌وام بن و درێژه‌ی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ گره‌وێكی سیاسی و حكومه‌ت له‌ ئه‌ستۆی بگرێت.

پێشنیاری یاسایی كابانی ماڵ باشترین ده‌ستپێك بوو بۆ‌ (ناساندنی) خه‌بات و ته‌قه‌لای تاقه‌تپڕوكێنه‌ری ژنان له‌ ماڵه‌كانیان وه‌ك (كار). سه‌ره‌ڕای، سه‌ختی، دووباربونه‌وه‌ی، داخراوی، كاری ماڵ، كه‌چی هێشتا وه‌ك كار نه‌ناسێنراوه‌ و به‌ بێ هیچ دانپێدانێك ماوه‌ته‌وه‌. داننه‌نان به‌ كاری ماڵ و تێكۆشانی ژن، له‌ راستیدا داننه‌نانه‌ به‌ ژن و خه‌بات و به‌شداری ئه‌و له‌ كۆمه‌ڵگا. بۆیه‌ سه‌رگرتنی پێشنیاری یاسای كابانی ماڵ باشترین هه‌نگاوبوو بۆ داننان به‌ كارێك كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ نه‌فیكراوی و په‌رده‌پۆشی ماوه‌ته‌وه‌. داننانبوو به‌ كارێكی له‌بیركراو و فه‌رامۆشكرا. هاوكات به‌ ژنی ماڵ وه‌ك كرێكارێكی نه‌ناسرا و وون.

هیوادارم، له‌م خوله‌دا كار بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیاره‌ یاساییه‌ بكرێت له‌ پێناو ناساندن و داننان به‌ <كاری> ناو ماڵی ژنان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand