شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لهگهڵ ئهوهشا كه من بهشێك نیم لهو بێنهو بردانهی پێكهێنانی حكومهت و منیش وهك ههر هاوڵاتیهكیتر ئهو درێژه پێدانه له بهرژهوهندی ههرێمهكهماندا نابینم بهڵام ڕۆژانه دهیان كهس پرسیاری ئهوهم لێ ئهكهن كه چیان كردو چی بوو؟ و چی ئهگوزهرێت..؟ جا بۆیه پێم باش بوو كه وهڵامی ئهو پرسیارانه به نوسینێك به ههمووان بدهمهوه.. قوربان، سهرهتا گۆڕان دووای ئهوهی كه له یهكێتی نا ئومێد بوو..!! بڕیاری دا كه (بیگۆڕێت)..!! رۆیشت و هاوپهیمانێتیهكی لهگهڵ پارتی واژۆ كرد و لهو لاوه یهكێتی حهماس گرتی و كهوته پاكێج و ماكێج و ئهنواعی ئهگهریان هێنایه پێشهوه ههر له دوو ئیدارهیی و بوون به ئۆپۆزسیۆن و بایكۆتهوه تاوهكو ههرێم ههرێمی…!! بهیانیهك بینیمان كه لیژنهیهكی باڵا له یهكێتی و پارتی دروست كرا بۆ پێكهێنانی هاوپهیمانێتیهك له نێوانیاندا كه دهكرێ ناوی لێ بنێین لیژنهی ( بهركوڵ) ..!! لیژنهی بهركوڵهكه هێشتا دهمی نهكێشابوو كه له ناكاو لیژنهیهكی باڵاتر هاوپهیمانێتیهكی واژۆ كرد و لیژنهیهكی تری دامهزراند بۆ نوسینی ناوهڕۆكێك بۆ ئهو هاوپهیمانێتیهی كه واژۆ كرابوو..!! واته لیژنهی ( ئهمبهر ئهوبهره ناسكه دولبهره) پێك هات ..!! ئهوهبوو كه ئهو لیژنهیه پاش ماندوو بوون و خواردنهوهی چهندین پیاڵه چا و بهستنی كۆمهڵێك كۆنگرهی ڕۆژنامهوانی پێیان ڕاگهیاندین كه شوكور له گهیشتن به كۆتایی نزیك بوونهتهوه و بڕیاریان داوه كه لیژنهیهك دروست بكهن بۆ دۆزینهوهی میكانیزمێك سهبارهت به چۆنیهتی كاركردنی لیژنهكهی پێشوویان…!! و ئهو لیژنه نوێترهش پاش كۆمهلێك بێنه و بردهو سهفا و مهروا له نێوان سلێمانی و ههولێردا مژدهی پێكهێنانی لیژنهیهكی تریان بۆ گهیاندنی پهیامی لیژنهكان به یهكتر پێ ڕاگهیاندین.. واته به كوردیهكهی ( لیژنهی تهتهر) پێكهێنرا…!! ئێستا لیژنهی تهتهر پهیامهكانی خۆی گهیاندوه به لیژنهی ( میكانیزم) و لیژنهی میكانیزم راسپاردهكانی خۆی بهرزكردوهتهوه بۆ لیژنهی (ئهمبهر ئهوبهره ناسكه دولبهره) و لیژنهی ئهمبهر ئهوبهره ناسكه دولبهره ڕاپۆرتی خۆی پێشكهش به لیژنهی بهركوڵ كردوه و لیژنهی بهركوڵیش چاوهڕوانی بڕیاری لیژنهكهی له خۆی باڵاتره و ههموو ئهوهش له كاتێكدایه كه لیژنه داماوهكهی میكانیزم هێشتا ناوهڕۆكی هاوپهیمانێتیهكهی پێ نهگهیوه تا بزانێت میكانیزم بۆ چی بدۆزێتهوه..!! ئهمه سهبارهت به كاره پراكتیكیهكان..!! له بارهی خودی چی ئهگوزهرێتیشهوه ئهوا پێویسته باس لهم راستیانه بكهین.. دیاره ههر ههموو حزبهكان هاوپهیمانێتیان به جیا جیا دوو دوو و سێ سێ له نیوان خۆیاندا ئیمزا كردوه به بێ ڕهچاو كردنی ئهوهی كه له یهك له خاڵهكانی ههر ههموو هاوپهیمانێتیهكدا هاتووه كه هیچ لایهنێك به بێ گهڕانهوه بۆ لایهنهكهی تر بۆی نیه هاوپهیمانی له گهڵ لایهنێكی تردا بكات…!! واته قوربان، هیچ یهك لهو هاوپهیمانێتیانه پێ ناچێت تا سهر بن و هاوپهیمانێتی كاتین تهنیا بۆ بهدهست هێنانی كورسی ..!! ههموو ئهم گفتوگۆ و موزایهده نهتهوهیی و سازان و دانوستان و پاكێج و ڕێكهوتن و كۆبونهوهو هاوپهیمانێتیانهش لهكاتێكدان كه ههر ههموو حزبه سیاسیهكانی كوردستان پهیتا پهیتا ئهیدهن به گوێماندا كه ( مهرجیان نیه و مهرجیش لهكهس قبوڵ ناكهن)..! ههموو لایهنهكان ئهڵێن چاوهڕوانی هیچ لایهنێك ناكهن و ههمووانیش چاوهڕوانی یهكترن..!! ههمووان باس له شهراكهتی راستهقینه و سهروهری یاسا و خۆشگوزهرانی و مافی مرۆڤ و بودجه و مووچه و كابینهیهكی رهنگاورهنگ و خهپان و نهرم و نیان و فره حزبی و فره فرهیی ئهكهن ..!! كهچی پارتی ههر وهك نهریتی ههمیشهیی خۆی ههرچی ههیه و نیه بۆ خۆی بردوه و چهند وهزارهتێكی نهگبهتیشی ههراج كردوه بۆ ئهوانیتر و یهكێتی و گۆڕانیش بهربوونهته گیانی یهك بۆ بهدهست هێنانی پۆستی چایچیهك له فهرمانگهیهكدا و له كاتێكدا كه یهكێتی ئیدیعای ئهوه ئهكات كه له ههموو كات یهكریزتر و یهك دهنگتره..!! بۆ ههر پۆستێك پێنج بۆ شهش كاندیدی ههیه و گۆڕان ههموو گۆڕانكاریهكانی جێ هێشتوه و دڵی به چهند كورسیهك خۆشه.. سهیرهكهش ئهوهیه زۆربهی ئهوانهی له ناو حزبهكانی خۆیانا خۆیان به ئهسكهندهری مقدونی ناگۆڕنهوه (سی ڤی) یان تهقدیم كردوه و ئامادهیی خۆیانیان پیشانداوه بۆ وهرگرتنی پۆستی ( جێگری راوێژكاری بهر پرسی مهكتهبی جێگری سهرۆكی بهشی لیژنهی ناوهندی كاروباری نیودهوڵهتی سهرپهرشتیاری كۆمسیۆنی یاسایی فدراسیۆنی پهرهپێدانی پهیوهندیهكانی كهرتی تایبهت و باخچهی ساوایانی ههرێم) ..!!
پەیكار عوسمان کێشەی درۆ ئەوەیە کە بەس خۆی نیەو بەتەنیا نایەت، بەڵکو وەهمی ڕاستییش لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێ! درۆی سیاسەتی ئێمە پارتی و یەکێتین، بەڵام کێشەی ئێمە تەنیا پارتی و یەکێتی نیە، بەڵکو ئەوانی تریشە کە درۆی پارتی و یەکێتییان قۆستۆتەوە، تا لەوێوە خۆیان بکەن بە ڕاستی، لەکاتێکا ئەوانیش هەر درۆن. وەك ئەڵێن قسە قسە ڕائەکێشێ، درۆش درۆ ڕائەکێشێ و هەمیشە بوونی درۆیەك باشترین دەرفەتە بۆ هەڵتۆقینی درۆکانی تر، چونکە تەنیا خۆ گیڤکردنەوەو وەستانەوەیەك دژی درۆی یەکەم، بەسە بۆئەوەی لەڕووکەشدا ببیتە ئاڵاهەڵگری ڕاستی، ئەگەرچی لەناوەڕۆكدا درۆشبیت! مەسەلەن تەنیا نمایشێکی دژایەتی گەندەڵیی، بەسە بۆئەوەی ببیتە (دژەگەندەڵ) ئەگەرچی گەندەڵێکی عەیارە بیستوچواریش بیت. درۆ ئەگەرچی درۆیە، بەڵام لەوەدا ڕاستگۆو بێ پێچوپەنایە کە فریوی نەماوە، بەڵام "وەهمی ڕاستی" فریودەرەو دنیایەك پێچە بەدەورەی هەیە تا ئەچێتەوە سەر ئەسڵی خۆی کە درۆیە! مەسەلەن ئەو کەسەی کە پارتی و یەکێتییە، یان دەمارگیرییەو بەقسەی خۆیدا کەوتووە، یان بەرژەوەندییەو پاروویەك ئەپچڕێ، لەمە زیاتر نیە.. بەڵام ئەوانی تر قسەی باقوبریقیان زۆرە، کە هەمان ئەو دوو شتەی لەپشتەوە بشارنەوە! ئەم باڵانەی درۆ، خۆراك لە یەك وەرئەگرن و بێ یەك ناژین و دژایەتییەکەیان درۆیینەیە! یەعنی پارتی و یەکێتی پێویستیان بەوەیە دژێکی بریقەداریان هەبێ، بۆئەوەی هەرکە بریقەی نەما، خەڵك نائومێدبێ و ئەوان بەرهەمی نائومێدییەکە بچننەوە! دژەکانیش پێویستیان بەوەیە پارتی و یەکێتی هەبن، چونکە ئەوانیش پۆخڵەواتی خۆیان لەپشتی گەنوگووی پارتی و یەکێتییەوە شاردۆتەوەو ئەگەر پارتی و یەکێتی نەبن، زبڵەکەی ئەوانیش دەرئەکەوێ. بۆئەوەی ئەم درۆیە کۆتایی پێبێ و ئەزموونێکی ڕاستەقینە دروستبکەین، تەنیا هۆشیاربوونەوە لە درۆی یەکەم بەس نیە، بەڵکو هۆشیاربوونەوە لە درۆی دووەمیش! تەنیا فریونەخواردن بە حیزب بەس نیە، بەڵکو فریونەخواردن بە باڵە ناڕازییەکانی ناو حیزبیش!! یەعنی کاتێ دوو گروپی (هەلپەرست) ئەکەونە کێشە، لەڕاستیدا ئەمە کێشەی منو تۆنیە. وەکئەوەی پارەیەکی گەورە وردببێتەوە بۆ پارەی بچوك، ئەوەی هەیە هەر پارتییەو چەنساڵ جارێك وردئەبێتەوە بۆ پارتییەکانی تر! بۆیەش حاڵی زۆنی زەرد گێڕێك لە زۆنی سەوز باشترە، چونکە لەوێ درۆکە وردنەبۆتەوەو هەولێرو دهۆك هەر گیرۆدەی یەك درۆن! بەڵام سلێمانی لە شەستەکانەوە بەردەوام درۆکەی تیاورئەبێتەوەو هیلاك و گیرۆدەی زیاد لە درۆیەکە. سەیرکە پارتی بەردەوام وردئەبێتەوەو هەر بەهێزیش ئەبێت، چونکە لە سیستەمی درۆدا، هەمیشە درۆ بچوکەکان قەڵغانی پاراستن و مانەوەی درۆ گەورەکانن! ئاخر تۆ مەشغوڵی درۆ بچوکەکان بیت ئاسایی سەری درۆ گەورەکەت ناپەرژێ. سیاسەتی دروست بەرهەمهێنانی ماهییەت و جەوهەرە، ململانێی ناوەڕۆکە، ئەمانەش بە شەڕکردن لەگەڵ ئەو بەدەست نایەن، ئەمە شەڕێکە ئەبێ لەگەڵ خۆت بیکەیت، کەچی موعارەزەی ئێمە پێمان ناڵێ هەگبەی خۆی چی تێدایە، پێمان ئەڵێ هەگبەی دەسەڵات بەتاڵە! ئێ خۆ پووچێتی ئەو، تۆ پڕناکاتەوەو تا ئێرا تۆ تەنیا پووچێکی تریت، تۆ تەنیا بەوە پڕیت و پووچنیت، کە ماهییەتێکی ترت هەبێ و ناوەڕۆکێکی ترت هێنابێ.
ئاراس فهتاح بهشی یهكهم لە ساڵی 2013دا فەرھەنگی ئۆکسفۆرد وشەی سێڵفی وەک وشەی ساڵ ھەڵدەبژێردرێت. سێڵفی بەمانا ھەرە سادەکەی کردەیەکی خۆکردییە لە گرتنی فۆتۆی خۆدا. گەر له سەردەمی پێش سمارتفۆندا دروستکردنی پۆرترێت کردەیەکی ھونەریی تایبەتی ناو ھونەری وێنەکێشان بووبێت، ئەوا لە دوای سەردەمی سمارتفۆنەوە سێڵفی دەبێت بە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر و ھەموو کەسێک بەقەد درێژیی باڵی خۆی سمارتفۆنەکەی لە خۆی دووردەخاتەوە و دەتوانێت وێنەی خۆی بەتەنھا، یان لەگەڵ گروپدا بگرێت. وهك ئاشكرایه دروستبوونی ئاوێنە گەورەترین داھێنانە کە دیاردەی پۆرترێت وەکو ھونەر گەشەپێدەدات. واتە بۆئەوەی بتوانیت پۆرترێتی خۆت بکێشیت، پێویستیت بە وێنەی خۆتە. ئاوێنەش ئەو رووبەرەیە کە مرۆڤ وێنەی خۆی تێدا دەبینێت و کەشێک دەخوڵقێنێت کە ھونەرمەند لەڕێگایەوە بتوانێت وردودرشتی تهفاسیلهكانی دهموچاوی خۆی ببینێت. داھێنانی سمارتفۆنیش دهبێت بهو ئاوێنە دیجیتاڵییەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت لەڕێگایەوە ببێت بە فۆتۆگرافەری خۆی و بهو شێوهیهش پۆرترێتی خۆی بگرێت كه دهیهوێت. پرسیارهكهی من لهم وتارهدا بهدواچوونی وهڵامی ئهوه نییه ئایا سێڵفییش هونهره وهكو هونهری پۆرترێت؟، بهڵكو پتر تاووتوێكردنی دیارهیهكی نوێى ناو پهیوهندییه كۆمهڵایهتیی و سیاسییهكانمانه كه قهیرانی جهسته و شوناس بهرههمیهێناوه. زۆرینەی زانایانی دەروونناسیی لەسەر ئەوە ھاوڕان کە سێڵفیست کەسێکی خودئەڤینە، نەک لەبەرئەوەی شەیدای وێنەی خۆیەتی، بەڵکو لەبەرئەوەی خۆی بە کەسێکی سەرنجڕاکێش "attraktiv" دەبینێت و سەرسامە بە کەسایەتیی خۆی. سێڵفیست فۆتۆگرافەرێکە تێرنابێت لە گرتنی فۆتۆی خۆی، چونکە شەیدای خۆیەتی. سێڵفی زیادهڕهوییهكی بهرخۆرییانهیه كه كهسی سێڵفیست لهگهڵ جهستهی خۆیدا دهیكات. سێڵفی ماڵی منێكه گهر هارددیسكی دونیای دیجیتاڵ نهبایه، ژمارهی فۆتۆكانی له گهورهترین ئارشیڤی تهقلیدیی جیهاندا جێگای نهدهبووهوه. سێڵفیست کەسێکە پێویستی به تیم و كاری دهستهجهمعیی نییه، ڕۆڵی کاراکتەری نماییشێکی "تاک -ئهكتهریی" دەگێڕێت کە حەزێکی قووڵ لە خۆدەرخستن و خۆنماییشکردن پاشخانێتی. سێڵفیست فیلمسازێکە کە ئەستێرەی تاکوتەنھای ناو ئەو فیلمەیە کە خۆی سیناریست و ئهكتهر و دەرھێنەرێتی. سێڵفی کردەیەکی خۆدەرخستنە لەناو "شوێن -کات"ێکدا کە مێژووەکەی موڵکی تایبەتی کەسی سێڵفیستە. سێڵفی گەڕانە بەدوای بوونێكی نوێدا کە کۆجیتۆی ”من وێنەی خۆم دەگرم، کەواتە من ھەم“ بۆ کەسی سێڵفیست بەرھەمدەھێنێت. مانیفێستی شوناسی سێڵفیستهكان بریتییه له: ئەوە منم لێرەم و منم بەتەنھا لەم چرکەساتەدا لەگەڵ خۆمدام. منێک کە دەتوانێت بە چەندین شێوە خۆی نماییشبکات و چەندین شوناس بهخۆی ببهخشێت و چەندین رۆڵیش بگێڕێت. فۆتۆکانی سێڵفیست باس لە حیکایەتی پێرفێکتی کەسێک دەکەن کە لەڕێگای تەکنیکی فیلتەرەوە دهتوانێت ئهوهنده دەستکاریی وێنەکەی خۆی بکات تا لەدواجاردا ھیچ پەیوەندییەکی بە واقیعی خۆیەوە نامێنێت، چونکە خۆی دەبێت بە خاڵقی خەیاڵی خۆی. سێلفیست كهسێكه كه سێبهری خۆی لێ دهبێت به واقیعی خۆی و تهماهیی لهگهڵ ئهو وێنانهدا دهكات كه كۆپی جیاواز و دژبهیهكی خۆیهتی. ئەو دەتوانێت لەڕێگای پڕۆگرام و فیلتەرەکانەوە خاڵەکانی سەر دەموچاوی لاببات یان لە ھەر شوێنێک مەبەستی بێت خاڵ بۆخۆی دروستبکات، بڕۆکانی رێکبخات، سمێڵ بۆ خۆی دابنێت و ریشی بتاشێت، چرچی و لۆچییهكانی دەموچاوی لووسبکات، ددانهكانی سپیییبکاتەوە و لێوی ئەستووربکات و قژی بەو ڕەنگە بڕازێنێتەوە کە حەزی لێیە و ھتد. لە کردەی فیلتەرکردنی وێنەی سێڵفیستدا پرۆسەی لووسبوونێکی گشتگییر و تۆتاڵ لەگەڕدایە کە دژ بە ھەموو زبریی و لۆچیی و ناڕێکیی و نێگەتیڤیتییەتێکە كه لهناو واقیعدا بوونی ههیه. بهمچهشنه خۆگێلكردن له بوونی واقیعییانهی خۆ دهبێت به مانیفێستی جوانناسیی لای سێڵفیستهكان، خۆگۆڕین یان لهخۆگۆڕین دهبێت به دیباجهی كتێبی ژیانی كهسانی سێڵفیست و خۆباركردن به چهندین شوناس و كهسایهتیی جیاوازیش دهبێت به خهسڵهتی نوێی سێلفیستهكان. کەسی سێڵفیست تەنھا بە وێنەیەک تێرنابێت. ئەو پێویستی بە چەندین وێنەیە بۆئەوەی وێنای خۆی لەسەر خۆی، بە شێوەیەکی پێرفێکت بەرجەستەبکات. ئهو دهیهوێت لهناو واقیعێكیی دروستكراوی خۆیدا تهباییهكی تر لەگەڵ دهموچاو و جهستهی بهدڵنهبووی خۆیدا بدۆزێتهوه. ئەو وێنهیهی کەسی سێڵفییگر لەسەر خۆی بەرھەمیدەھێنێت، وێنایەکی ئۆقرەنەگرە. كهسی سێلفیست بە یەک وێنەی خۆی ڕازی نابێت و نایەوێت یەک شوناسی ھەبێت، بەڵکو پێویستی بە فرەشوناسییە لهڕێگای گرتنی فۆتۆی بهردهوامی خۆی؛ جارێکیان بە شوناسی کەسێکی پڕخەندە و بزەدارەوە وێنە دەگرێت، جارێکی تر بە خەم و پەژارەوە، جارێک وێنای کەسێکی خەمۆک و خەفەتبار و جارێکی تر کەسێکی گەش و بەختیار، جارێک وێنای کەسێکی ترسنۆک و جارێکی تر کەسێکی مەترسییدار وەردەگرێت. سێڵفیگر تیرۆریستێكی ژیانی خۆیهتی، ئامادهیه له مهترسییدارتریین شوێندا وێنهی خۆی بگرێت با ئهو وێنهیه دوا وێنهی ژیانیشی بێت و ببێته هۆكاری كهوتنهخوارهوه و مردنی. ئەم مرۆڤە وهك فهیلهسوفی ئهڵمانیی به ڕهگهز كۆریای باشوور "بیونگ - چون هان" دهڵێت، کێشەیەکی قووڵی لەگەڵ جەستەی خۆیدا ھەیە و لە ڕاستییدا نازانێت چی لە خۆی بکات. ئەکرۆپاتئاسا جووڵه بە دەست و جەستە و دەموچاوی دەکات، گاڵتەئامێزانە تەعبیر لە خۆی دەکات، زمان لهخۆی دەردەھێنێت، دهقیژێنێت و ھاواردەکات، چاوی زەقدەکاتەوە، دەم و لچی دەردەپەڕێنێت و قەڵەویان دەکات، لێوەکانی دەخاتە ناو دەمییەوە و خۆی وەک کەسێکی بێدەم نماییشدەکات، قژی دەئاڵۆسکێنێت و خۆی دەکات بە جاڵجاڵۆکەیهكی گرمۆڵهبوو، مەیکئەپی ناوازە بۆ خۆی دەکات و وێنەی خۆی دەگرێت. بەکورتیی کەسی سێڵفیست نازانێت چی لەخۆی بکات و چ شوناسێک ھەڵبژێرێت. ئهو دەیەوێت لەیەککاتدا ھەموو شوناسەکان لە ناو خۆیدا بەرجەستەبکات و ههموو ڕۆڵهكان بگێڕێت، بەڵام ئەمەی بۆناکرێت. بۆیە ناچارە زۆرینەی کاتی خۆی به وێنهگرتنی خۆی سهرفبكات و ههوڵی دروستکردنی شوناسی جیاواز و ناکۆک و دژبەیەک بدات و ڕۆڵی جیاواز و دژبهیهك بگێڕێت. كێشهی ئۆقرهنهگرتنی كهسی سێڵفیست لهگهڵ بوون و جهستهیدا له نێوان بهكۆمیدیكردن و تراژیدیاكردنی وێنهی خۆیدا هاموشۆدهكات. ئالوودهبوون و ئیدمانبوون لەسەر وێنهگرتنی سێڵفی پابەندی ئەو بۆشاییەی (من)ێکی خودئەڤینە کە ئارامیی لێبڕاوە و ناتوانێت ھێوڕبێتەوە. سێڵفی ھێندەی پهیوهندی بهو بۆشاییهوه ههیه كه وجودی كهسی سێڵفیستی داگیركردووه، ئهوهنده پەیوەندی بە پهیوهندییگرتنییهوه نییه به دهوروبهر و سروشت. ئەو بۆشاییە ناوەکییەی مرۆڤی سێڵفیست تیایدا دەژیی، ناچاری دهكات ھەمیشە لە ھەڵپەی ئەوەدا بێت خۆی بەرھەمبھێنێتەوە بۆئەوەی ھەست بە بوونی خۆی بکات و مانایەک بە بوونی خۆی ببهخشێت. ئەوەی كهسی سێڵفیست بەرھەمیدەھێنێت هونهری بۆشاییەكی قووڵه. سێڵفیستەکان هێندهی وێنەی ئهو بۆشاییە روحییەی خۆیان دەگرن، وێنهی حهقیقیی خۆیان ناگرن. ههربۆیه ههمیشه دهبێت جهسته و دهموچاوی خۆیان بكهن به سێنتهری بوونیان و دووباره بهرههمیان بهێننهوه. بڕوانه: Byung-Chul Han: 2015 لهم سهردهمهشماندا جیھانی ناو سیاسەت و وەرزش و ھونەر و ئەدەب پڕە لە فیگهر و کەسایەتیی خودئەڤین و خودسێنتهر. گەر دۆناڵد ترامپ لە لوتکەدا بێت، ئەوا لەپاڵ ئەودا سیاسەتمەداری ترمان زۆرە لە وێنەی پوتین و ئەردۆگان وئۆربان و هتد. لەبواری وەرزشدا رۆناڵدۆ و نایمارمان ھەیە و لەبواری ھونەردا مارلین مۆنرۆ و مایکڵ جاکسن و مادۆنا و پرنس لە بەناوبانگترین کەسایەتییە خودئەڤینەکانن. له دونیای ئێمهشدا ئهو فیگهره سیاسیی و ئهدهبیی و هونهرییانه كهم نین كه بهچهشنێكی مهترسییدار شهیدای وێنهی خۆیانن و تێرمێكی نوێیان له نێرجسییهت بهرههمهێناوه كه من به "سێلفیزم" ناودێڕی دهكهم.
ئاراس مەسیفی بەشداریی بزوتنەوەی گۆڕان لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان شتێکی تازە و نوێ نییە، بەڵکو درێژەپێدەری هەمان رێچکەی قۆناغی یەکەمی بەشداریی بزوتنەوەکەیە لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەم. ئەوەی تازە ونوێیە، شێواز و هەلومەرج و مەرجەکانی بەشداریی کردنەکەیە، کە وای کردوە زۆربەی چاودێرانی بارودۆخەکە ئەم هەنگاوەی گۆڕان بە پشت تێکردن و دەست هەڵگرتن یاخود هەڵگەڕانەوی تەواوەتی بزوتنەوەکە لە هەمو ئەم پرەنسیپ و بەها و ئامانجانەی کە بزوتنەوەکە لە پێناوی دروست بوبو لە قەڵەم بدەن. بۆ ئەم بۆچونەش چەند هۆکار و پاساوێکی بەهێز هەن کە سەرەکیترینیان کۆچی دوایی رێکخەری گشتیی پێشوی بزوتنەوەی گۆرانە چونکە نەوشیروان مستەفا نەک تەنها بۆ زۆربەی ئەندام و هەوادارانی بزوتنەوەکە، بەڵکو بۆ خەڵکێکی زۆری دەرەوەی گۆڕانیش هەمیشە لەنگەری دڵنیایی و گەرەنتیی لانەدانی سەرانی گۆڕان و کارەکتەر و نوێنەرەکانی ناو حکومەت و پارلەمان بو. شێواز و مەرجەکانی بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نۆیەم پاساوێکی تری بەهێزی ئەم بۆچونەن. بە پێچەوانەی بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی هەشتەم کە لە ئەنجامی سەرکەوتنێکی گەورەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەوە هات، ئەم بەشداریکردنەی ئێستای گۆڕان ئەنجامی شکستێکی گەورەیە. هەر ئەوەش وایکردوە کە گۆران جگە لە پۆستی زۆر، نەتوانێ تەنها یەک بڕگەش لە کارنامەی کابینەی داهاتو جێگیر بکات کە یەکانگیر نەبێت لەگەڵ بەرژەوندیەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان. ئەمەش هۆ و هۆکار و پاڵنەری خۆی هەیە کە لە دەستپێکی ئەم باسەدا تیشکی دەخەمە سەر. بەشێکی تری ئەم نوسینە پەیوەستە بە کاریگەرییەکانی شکست و هەڵگەڕانەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سەنگین و گرنگی خاوەن پەیامێکی ئۆپۆزیسیۆنانەی رادیکا. چونکە کاریگەرییەکان تەنها لە سەر ئێستا و داهاتوی بزوتنەوەکە خۆی قەتیس نامێنن، بەڵکو تەواوی کۆمەلگە و ژیانی گشتیی و سیستەمی سیاسیی دەگوێزێتەوە بۆ قۆناغێکی تر، کە دەکرێت بە قۆناغی شکستخواردنی یەکەم پرۆژەی ئۆپۆزیسۆن پێناسە بکرێت. لە کۆتایی نوسینەکەش باسی ئەگەری دروستبونی ئەو دەرفەتانە دەکەم کە دەکرێت لە ئەنجامی ئەم شکستە دروستببن. بێگومان درکی ئەمە بەتەواوی دەکەم، کە دەستەواژەکانی شکستخواردن و هەڵگەڕانەوە، دەستەواژەی گشتیین و بەڕەهایی بەکاربردنیان لە نوسینێک، کە خواستی بابەتیبونی هەبێت، بێ کێشە نییە. بەتایبەتیش کە تێروانین و بڕیاری تاک بۆ پرس و کردە گشتییەکان، خودین و زیاتر پەیوەستن بە کاریگەریی بەرژەوندی و دونیابینیی و هەروەها و زانیاری و هۆشیاریی کەسەکە. بەم هۆیەوە نوسینەکە بە پێناسەیەکی کورتی هەردو دەستەواژەی شکستخواردن و هەڵگەڕانەوە، دەستپێدەکم. تێگەیشتنی من بۆ دەستەواژەی هەڵگەڕانەوە ئەوەیە؛ کاتێک کەسێک یان گروپێک نەک تەنها لە هەمو دروشم و داواکارییەکانی پێشوی پاشگەز دەبێتەوە، بەڵکو بە شێوەی پەیام و کرداریش دژیان دەوستێتەوە. بۆ نمونە لە کاتی بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی هەشتەم، گۆڕان دەستی لە زۆربەی داواکارییەکانی هەڵگرت، بەڵام لە بەرامبەردا دەستی گرت بە هەندێکی تریانەوە و کاری بۆ کردن. ئەمە لە چوارچێوەی ڕرۆسەی سیاسیی، سازان و سەودای سیاسیی پێ دەڵێن و هیچ نەنگیی و شورەییەکی تێدا نییە. بەڵام ئێستا گۆڕان نەک تەنها دەستی لە تەواوی داواکارییەکانی پێشوی هەڵگرتوە، بەڵکو بەو هاوبەشیەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی، بەکردار دەبنە ئامرازی جێبەجێکردنی سیاسەتە پاوانخوازەکانی ئەوان و هیچی تر. ئەوەی پەیوەستە بە دەستەواژەی شکستخواردن، ئەوا سود لە پێناسە گشتییەکەی وەردەگرم. ئەویش بەراوردی ئامانجی راگەیەندراوە لەگەڵ ئەنجامی بەدەستهاتو. تا جیاوازییەکەی نێوانیان گەورەتر بێت، شکستەکەش گەورەتر دەبێت. ئەم پێوەرە چۆن لە رابردو بۆ هەڵسەنگاندنی دەستەڵاتی سیاسیی هەرێم بەکاردەهێنرا، ئاواش دەتوانین بۆ هەڵسەنگاندنی ئۆپۆزیسیۆنیش سودی لێوەرگرین. نمونە و پاساوەکانی سەلماندنی ئەمەش زۆرن و رۆژانە زۆری لەسەر گوتراوە و دەگوترێت. بێگومان بابەتی شکستخواردنی یەکەمین پڕۆژەی ئۆپۆزیسیۆن بەم شێوە دراماتیکییە، هەڵوەستە لەسەر کردنێکی درێژ ترو فروانتری پێویستە. ئەم تەنها دەستپێکێکی بچوکە. پاڵنەرەکانی گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم سەرەڕای مەترسی دوبارە بێئومیدکردنەوە و و لەدەستدانی پشتگیریی و متمانەی زۆر لە هەواداران و ئەندامانی، گۆڕان لە کۆتاییدا بژاردەی بەشداریکردن لە کابینەی حکومەتی داهاتوی پەسەندکرد. پاڵنەرە سەرەکییەکانی گۆڕان هەمان پاڵنەرەکانی بازنەیەکی بچوکی کارەکتەرە سەرەکیی و بڕیار و دەستەڵات بەدەستەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانن، کە لە دوای کۆچی دوایی رێکخەری گشتی پێشو بڕیار و دەستەڵاتی گۆڕانیان کەوتە دەست. ئەم بازنە بڕیاربەدەستەی ئێستای گۆڕان مەحکومن بە بەشداریکردن لە حکومەت و رازیبون بە هەمو مەرجەکانی پارتیی چونکە ئەوان بە شێوەیەکی ئاشکرا و راستەخۆ بە هۆکاری شکستی گۆڕان و گەیاندنی بەم بنبەستە سیاسییە تۆمەتبار دەکرێن. ئەوان دەزانن کە بژاردەی ئۆپۆزیسیۆن بون گۆڕان دەگەڕێنێتەوە بازنەیەک کە بەخۆداچونەوە و چاکسازی ناوخۆیی بە دوای خۆیدا دەهێنێت. ئەمەش دەبێتە هۆی لێپێچینەوە لە بەشێکیان و کۆتایی کاری سیاسیی بەشێکی تر. بە تایبەتیش ئەو دەنگانەی ناو گۆڕان کەم نین کە رەخنە و تێبیینی جددی و رەوایان لە سەر بەرنامە و سیاسەتی گۆڕان هەیە. ئەو بازنەیە باش دەزانێت کە هەستانەوەی گۆران پەیوەستە بە چاکسازی ناوخۆیی و دورکەوتنەوە لە دەستەڵات، بەڵام ئەوان هیچ هەستانەوەیەکی گۆڕانیان ناوێت کە خۆیان تێیدا دەستەڵات و بڕیاربەدەست نەبن. لە جیاتی ئەمە، ئەوان دەیانەوێت لەڕێی بەشداریکردن لە حکومەت لەلایەک دەستەڵاتی خۆیان لە ناو گۆڕان بچەسپێنن، لەلایەکی تردا کار بۆ هەڵسانەوەی گۆڕان لە ژێر هەژمون و دەستەڵاتی خۆیان بکەن. ئەم بازنەیە پێکهاتوە لە هەردو کوڕەکەی رێکخەری پێشو، رێکخەری ئێستا و دەوروبەرەکانیان. كوڕەکانی رێکخەری پێشو دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت هەژمون و دەسەەڵاتی خۆیان لە ناو گۆڕان بچەسپێنن و دەنگە ناڕاازییەکان کپبکەن و بێ کاریگەرییان بکەن. بۆ ئەمەش پێویستیان بە دەستەڵات و پۆست و پارەیە. ئەوان لەڕێ بەخشینەوەی پۆست و پلەی حزبیی و حکومەتییەوە، دەوروبەرەکەیان رازیدەکەن و بە خۆیان پەیوەست دەکەن. بە پشتگیری و هاوکاریی ئەوانیش، هەمو ئەو گروپ و کەسانە وەل دەنێن، کە یاخی بون و دەبن. ئەوان باش ئەو راستییە دەزانن کە بە هۆی بەشداریکردنیان لە حکومەت، نەک تەنها خڵلک، بەڵکو زۆربەی هەوادار و هەڵسورێنەرەکانیش پشتیان تێدەکەن و گۆڕان دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و هەژمونی یەکێتی لە زۆنی سەوز. بە تایبەتیش کە یەکێتی لە ئێستاوە دەیەوێت لاوازیی هەڵوێستەکانی گۆڕان بە سودی خۆی بقۆزێتەوە. گۆڕان لەمەشدا پێویستی بە پشتگیریی و هاوکاریی پارتییە تا لە کاتی ناکۆکی و بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی بیانپارێزێت. ئەمەش پاڵنەرێکی تری رازیبونی گۆڕانە بە هەمو مەرجەکانی پارتیی. بێگومان ئەو بەخشندەیییەی پارتییش بەبێ هۆ و حیسابی سیاسیی نییە. ئەو هەڵانەی گۆڕانی گەیاندە بنبەستی سیاسیی پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی گۆڕان گەیشتە ئەم وێستگەیەی ئێستا کە تیایدا هەڵگەڕانەوەی تەواوەتیی لە هەمو پرینسیپ و بەهاکای پێشو و باوەش و پشتیوانیی پارتی، بەتەنها گەرەنتیی و بەردەوامیی و مانەوەی خۆی بزانێت؟ لە راستیدا هۆکارەکانی گەییشتنی گۆڕان بەم بنبەستە سیاسییە زۆر و فرەرەهەندین، بەتایبەتی هۆکارە ناوخۆییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە ناکرێت نادیدە بکرێن. هۆکارە سەرەکییەکان بەڵام هۆکارە خودییەکانی گۆڕان خۆیەتی، بەوەی نەک تەنها نەیتوانی خۆی لە گەڵ روداوە خێراکان و هەلومەرجە ناوخۆیی و ناوچەیییەکان قۆناغ بە قۆناغ بگونجێنێت، دەرفەتەکان بقۆزێنەوە و وەبەرهێنانی سیاسیی تێدا بکات، بەڵکو توشی چەندین هەڵەی گەورە و کوشەندە بو لە سەر ئاستی حزبیی و حکومەتیی. لە خوارەوە تەنها تیشک دەخەمە سەر چەند هەڵەیەکی زەقی بزوتنەوەی گۆڕان لە روانگەی زانستی سیاسیی چونکە بێگومان بۆ هەمو ئەو هەڵانەش هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە رەگ و رەهەندی قوڵی مێژویی، کولتوریی، ئایدۆلۆژیی، کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابورییان هەیە. لێکۆڵینەوە لە هەر بوارێکیاندا لە سەرو توانا کەسییەکان دایە و زیاتر کاری دەزگا پسپۆڕەکانە. ئەوەی ئاشکرایە دوای ئەنجامی شکستخواردوی بەهاری عەڕەبیی، ئاڵۆزبونی ناوچەکە و سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سوریا و هێرشەکانی داعش بۆ سەر بەشێکی هەرێمی کوردستان و بڕێنی بەشە پارەی هاتو لە بەغداد، هەرێمی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی تەواو جیاواز لە قۆناغی دروستبون و گەشەسەندنی بزوتنەوەی گۆڕان کە قۆناغی بەرەنگاربونەوەی قورخکاریی سیاسیی و ئابوریی دەستەڵاتی سیاسیی بو. گۆڕان درکی ئەوەی نەکرد کە لەم قۆناغەدا ئیتر روبەروبونەوەی گەندەڵیی وبانگی چاکسازیی و گۆرانکاریی، داواکاریی لەپێشینەی زۆرینەی وڵاتییان نین. لەو قوناغەدا کێشەی لەپێشینەی وڵاتییان دارایی و ئەمنیی بون چونکە بڕینی موچە و نەمانی پارە لە بانکەکان، جوڵە ئابورییەکان و باری دارایی وڵاتییانی هەرێمی بەتەواوی شەکەت کردبو. لەلایەکی تریشەوە شەڕی داعش و دەرکەوتەکانی وڵاتییانی خستبوە ترس و دڵەراوکێیی دەرونییەوە. گۆڕان بەرپرسیار و هۆکاری ئەم دۆخە تازەیە نەبو. هەر لەبەر ئەمەش بۆ گۆڕان زۆر ئاسان بو ئەم دۆخە تازەیە بقۆزێتەوە و سیاسەت و گۆتاری خۆیی نەک تەنها بە قسە، بەڵکو بە کردار لەگەڵ دۆخەکەدا بگونجێنی. لەو کاتەدا گۆڕان هەردو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگەی لەبەردەستدا بو، پشتگیری جەماوەریی باشی هەبو، و رێکخەری گشتییش لە ژیاندا مابو. ئەگەر ئیرادە و تێڕوانین و پێشبینی دروستیان هەبوایە، دەیانتوانی هەوڵی پەیڕەوکردن و جێگیرکردنی سیاسەتێکی جیاواز لە سیاسەتی پارتیی و یەکێتیی بدەن. بێگومان پارتی و یەکێتیی دەستەوەستان نەدەبون و بەربەستیان دروستدەکرد، بەڵام بۆ نەدۆڕاندنی متمانە و هیوای وڵاتییان، کە تاکە سەرمایەی گۆڕان بو، پێویست بو لە کاتی بەربەست دروستکردن و رێگریکردن لێیاندا، بگەڕێنەوە لای خەڵک و خۆیان لەم حکومەتە بێبەری بکەن کە زۆربەی زۆری وڵاتییان تا ئەوپەڕی لێی بێزار و ناڕازای بون. بە پێچەوانەی ئەمە، گۆڕان پشتی کردە چاوەروانیی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و بە کردار بو بە بەشێک لە تێپەڕاندنی سیاسەتی ئابوریی و ئەمنیی پارتی و یەکێتی. بۆ نمونە گۆڕان هەر زو کەوتە تەڵەی پارتی و یەکێتی و بوە پردی تێپەڕاندنی یاسای سەربەخۆیی ئابوریی کە لەلایەک دەرگای چارەسەری بە ڕوی بەغداددا داخست. لەلایەکی ترەوە، زەمینە و بنچینەی گەندەڵی و قورخکاری لە هەرێم، بەتایبەتی لە بواری نەوت، بۆ پارتی و یەکێتیی خۆشتر و فروانتر کرد. هاوکاتیش بارودۆخی زۆربەی وڵاتییانی موچەوەرگر، لە خراپەوە بەرەو خراپتر برد. بەهۆی لێکەوتەکانی دەستبردن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی تری تازەوە. بێگومان گۆڕان وەک هەر هێزێکی سیاسی تر نەک تەنها مافی ئەوەی هەیە، بەڵکو ئەرکە لەسەری مانۆر و ریسکی سیاسیش بکات. ئامانجی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی و سنوردارکردنی دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە روانگەی حزبیی، دروستیی و رەوایی خۆیی هەیە. بەڵام گۆڕان لە هەڵبژاردنی کات و شوێن و شێواز و چۆنیەتی جێبەجێکردنەکە سەرکەوتو نەبو. خۆی ئاساییە، لە هەوڵ و مانۆری سیاسیش شکستبێنی، بە تایبەتیش کە پەیوەست بەم بابەتە، لێکەوتەکانی داخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان، پێش ئەوەی شکستی گۆڕان بێت، شکستی پارتیی بو. هەڵەی گۆڕان لەمەدا ئەوە بو، کە نەیانتوانی دەرفەتەکانی ئەم بارودۆخەش بقۆزنەوە، لە کاتێکدا گۆڕان بە هۆی ئەم ستەمەی لە بەرامبەری کرا، کێرفی جەماوەریی بە رادەیەکی باش بەرزبوبوەوە و بوار و مەودایەکی باشی بۆ مانۆری جەماوەریی و سیاسیی و دیبلۆماسی لە سەر هەرسێ ئاستی ناوخۆیی و عێراقیی و نێودەوڵەتیی بۆ رەخسا بو. لە جیاتی ئەمە گۆڕان رێککەوتنی نوێی لەگەڵ یەکێتی کرد و دەستی بە دامانی حکومەتەکەی پارتییەوە گرت و گەڕایەوە ناو هەمان یاری، کە پارتی و یەکێتی بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان رێساکانیان دەگۆڕی. ئەم هەڵە گەورانەی گۆڕان لە کاتێکدا رویاندا کە رێکخەری گشتیی پێشوی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا مابو و خودی خۆی داڕێژەری زۆربەی سیاسەتەکانی گۆڕان بو. دەنگدەر و هەوادار و هەڵسوڕێنەرانی گۆڕان بڕوا و متمانەی کوێرانەیان بە بیر و بەرنامە و سیاسەتی نەوشێروان هەبو، لەبەرئەوە بو کاریگەرییەکانی هەڵەکانی گۆڕان وا بەزەقی دەرنەدەکەوتن. نەوشیروان مستەفا بۆ دەنگدەرانی گۆڕان و متمانە و هیوا بو. دوای کۆچی دوایییشی گۆڕان پێی نایە قۆناغێکی تازە کە دەیتوانی بیکاتە دەستپێکی دەرفەتێکی زۆرباش بۆ دوبارە خۆڕێکخستنەوە و سنوردارکردنی زیان و کاریگەرییەکانی هەڵەکانی پێشویان. دەبوایە دەرکی ئەمەیان بکردایە کە بە نەمانی نەوشیروان مستەفا لەمەودوا نەک هەر هەڵەیەک بایی دو هەڵە لەسەریان دەکەوێت، بەڵکو کاریگەریی هەڵە کۆنەکانیش لە هەر کاتێکدا بەرۆکیان دەگرنەوە. گۆڕان نەیتوانی لەوە تێبگات کە زۆربەی زۆری دەنگدەری ئەوان لەسەر بنەمای متمانە و هیوا دەنگیان پێی داون، بە پێچەوانەی دەنگدەرانی یەکێتی و پارتی کە زۆربەیان بە هۆکاری بەرژەوندیی و سودمەندی کەسیی دەنگ بۆ حزبەکەی خۆیان دەدەن. بە لەبەرچاونەگرتنی ئەم راستییانەی سەرەوە، بازنەیەکی بچوکی دەوروبەری کوڕەکانی رێکخەری پێشو لە پڕۆسەیەکی ناشەفافدا دەستیان بەسەر سەرمایە و بریاری گۆڕاندا گرت. بەمەش گۆڕان گەورەترین هەڵەی ستراتیژی ژیانی حزبی خۆی کرد. لەوساتەوە، گۆڕان نەک تەنها هەڵە بە هەڵە دەسپێرێت، بەڵکو نەیتوانی سود لە هەڵە و فاولە زۆرەکانی پارتی و یەکێتییش وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆ دەستکەوتی سیاسیی و جەماوەریی. بە تایبەتی لە قۆناغی پێش ریفراندۆم گۆڕان دەیتوانی بە دروستکردنی بەرەیەکی دژە-ریفراندۆم یاخود هێڵی سیێەم لەنێوان بەرەی بەڵێ و نەخێر، جیاوازییەکانی خۆی لەگەڵ یەکێتی و پارتی و هێزەکانی تردا تۆخ بکاتەوە. پەیوەندیی خۆی لەگەڵ بەغدا توندوتۆڵ بکات و جەماوەری ناڕازیی بۆ هەر ئەگەرێک بجوڵێنێت. لەکاتی دوای شکستی ریفراندۆمیش، دەکرا پیشڕەویی بەرەی بەرامبەر پارتیی و یەکێتیی بکات و بەکردار پاکێچی گونجاوی بۆ بارودۆخەکە هەبێت، بەتایبەتی کە یەکێتی و پارتی لێکترازابون. وەک بینرا، لە قۆناغەکانی پێش و پاش ریفراندۆم، بون و نەبونی گۆڕان وەکو یەک وابو. سەرەڕای ئەمانەش، گۆران بەبێ راستکردنەوەی تەنها یەک هەڵەی رابردوی و بێ بچوکترین بەخۆداچونەوە بەشداریی هەلبژاردنی پارلەمانی عێراقی کرد. لیرەشدا گۆڕان دەیتوانی هاوپەیمانیی لەگەڵ هێزە عەرەبیەکانی بەغداد ببەستێت و جێ پێیی خۆی لە ناوەندی بریاری بەغداد بکاتەوە. بەڵام لەمەشدا گۆڕان بێ دونیابینی و بێ کردار بو. دۆڕانە گەورە و چاوەڕوانکراوەکەی هەڵبژاردن، گۆڕانی ناچاری تێگەیشتن لە پەیامی دەنگدەرانی نەکرد. چونکە گۆڕان نەیدەویست دان بە هیچ هەڵە و کەموکورییەکی خۆیدا بنێت. لە جیاتی ئەوە گۆڕان هۆکاری دۆڕاندنەکەی بۆ تەزویر و دزینی دەنگەکانیان لەلایەن یەکێتی گەڕاندەوە و بابەتی تەزویری کردە چەقی بانگەشەی سیاسی و میدیایی چڕ و بێتام. وەک دەرکەوت ئەمە هیچ سودێکی بە گۆڕان نەگەیاند، بەڵکو بەپێچەوانەوە، قوڕەکەی لە گۆڕان خەستتر کردەوە. گۆڕان پارتی و یەکێتیی وەکو دو هێزی فێڵبازی بەهێز وێنە کرد کە هەڵبژاردن چاریان ناکات. بەمەش گۆڕان نەک تەنها دەنگدەرە ناڕازیە بەشدارنەبوەکانی هڵلبژاردنی لە بەرپرسیاریەتیی ئازاد کرد، بەڵکو هەمو ئەوانەی دەنگیشیان پێدا بون بەتەواوی لە بەشداریکردن لە هڵلبژاردنەکانی داهاتو، بە تایبەتی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانیی کوردستان بێ ئومێدتر کرد. ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانیی هەرێمی کوردستان ئەم راستییەیان سەلماند. هاوکات لەسەر ئاستی ناوخۆییش گۆڕان لە بوارە گرنگەکانی رێکخستن و ئابوری و دروستکردنی بڕیار رۆژ-بە-رۆژ بەرەو ناشەفافی و پلانگێری هەنگاوی نا و پرەنسیپ و میکانیزمە دیموکراسییەکانی پشتگوێ و پەک خست. ئەمەش بوە هۆیی ئەوەی کە رەخنە و تێبینی و پێشنیارەکانی ئەندام و هەوادار و هەڵسوڕێنەرانی گۆڕان گوێیان لێ نەگیرێت و پەراوێز بخرێن. بەمەش چەندین کەسایەتی و کارەکتەری رێزلێگیراو پشتیان لە گۆڕان کرد. بەهەنوەرگرتنی رەخنە و تێبینی ئەوان دەبوە هۆی ئەوەی گۆڕان زۆربەی هەڵەکانی راستبکاتەوە و زیانەکانی سنورداربکەن. کاریگەرییەکان بزوتنەوەی گۆڕان نەک تەنها گەورەترین هێزی ئوپۆزیسۆن بو، بەڵکو لە چەند قۆناغێکی گرنگیشدا، کۆکەرەو و پێشڕەوی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی مەدەنیی و چینیی ناڕازییش بو کە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان رێکنەخرابون. جێگەی ئومێدی خەلکێکی زۆر لە ناو هەمو چینەکانی کۆمەڵگە بو. دروست بونی گۆڕان لە یەک کاتدا زادە و دروستکەری قۆناغێکی تازە و جیاوازی کاری سیاسیی بو لە هەرێم. قۆناغێک کە بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەهێز بەرەوڕوی پارتی و یەکێتی وەستا و سنورێکی بۆ دەستەڵات و پاوانخوازییەکانی ئەوان دانا. گۆڕان نەک تەنها یەکێتی و پارتی خستە ژێر پاڵەپەستۆ و ناچاری کردن لە زۆر شت خۆیان چاک بکەن و حیساب بۆ وڵاتییان بکەن، بەڵکو بوە هۆی ئەوەی خەڵکیش دەربارەی مافە رەواکانیان هۆشیار ببنەوە و چاونەترسانە داوایان بکەن. سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گۆڕان کاریگەریی راستەوخۆی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە شکست و هەڵگەڕانەوەکەشی کاریگەریی تەنها لەسەر داهاتوی بزوتنەوەکە نابێت، بەڵکو کاریگەریی راستەوخۆش دەخاتە سەر کۆی پرۆسەی سیاسیی و هزر و روانینی وڵاتییان بۆ کایەی سیاسی و سیاسەتی ئۆپۆزیسیۆن بون. دوای بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەت و دەستهەڵگرتنی تەواوەتی لە هەمو پرەنسیپ و بەرنامەی پێشویان، گۆڕان هەمو دەرگاکانی دەرچون لەم بنبەستە سیاسییە بە روی خۆیی داخست و کلیلەکەی دایە دەست پارتی و یەکێتی. ئیتر گۆڕان و هەڵگر و نوێنەری پەیام و دەنگی نارازیی نییە، بەڵکو وەکو یەکێتی و پارتیی دەبێتە نوێنەری بازنەیەکی بەرژەوەندیخواز. زیاد و کەم کردنی چەند پۆستێک یان کورسییەک بۆ گۆڕان لە داهاتوی دور و نزیکدا هیچ لە بارودۆخەکە ناگۆرێت چونکە گۆڕان بەم هەنگاوەی بوە کۆپییەکی ناشرینی پارتی و یەکێتیی. لێکچونەکانیان زۆر زیاترە لە جیاوازییەکانیان. گۆڕان هەردو خاڵی بەهێزی کە متمانە و هیوای وڵاتییان بو، دۆراند. ئەمەش چەند کاریگەریی لەسەر ئایندەی گۆڕان هەیە وەک ئەوەی لەسەرەوە باسکرا، دو ئەوەندەش کاریگەریی دەخاتە سەر هزر و دەرونی وڵاتییانی هەرێم. ئەستەمە بتوانرێت زیانە دەرونیی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی شۆکی ئەم هەڵگەڕانەوەیە وا بەئاسانی بپێورێن و دەستنیشان بکرێن. ئەوەی تا ئێستا دیارە و بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت، زۆربەی وڵاتییان نەک تەنها بێئومید و بێهیوا بون لە گۆڕانکاری و بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر، بەڵکو بەتەواوی توشی بەدگومانیی، ترس و دڵەراوکێ بون، ناتوانن بەئاسانی متمانە بەو کەس و لایەنانە بکەن کە دەیانەوێت رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بون بگێڕن. وڵاتییانی ناڕازی حەقی خۆیانە ترسیان لەوە هەبێت کە بەرهەم و ئەنجامی هەر هەوڵ و ماندوبونێکی تریان دوبارە بچێتەوە سەر خەرمانی پارتی و یەکێتیی. هەرلەبەر ئەوەش مەحاڵە ئێستا بتوانرێت لەم قۆناغ و لەم هەلومەرجە چاوەڕێی ئەوە لە خەڵکی ناڕازی بکرێت دوبارە خۆیان رێکبخەنەوە یاخود بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری هێزێکی تازە بکەن. بەڵام چارە چییە؟ گۆڕان لە بەرەی ئۆپۆزیسۆن یان لەبەری دەسەڵات بێت، ژیان هەر بەردەوام دەبێت. بەردەوامی ژیانیش لە هەمو کاتێک و شوێنێک مانای بەردەوام بونی هیوا و ئومێد و ئارەزوی ژیانێکی باشترە، هەرچەندە هەلومەرجەکانیش نالەبار و سەخت بن. بە بۆچونی من، باشترین کارێک لە کاتی شکست و بێهیوابون، پێداچونەوەیە بە کەموکورتی و هەڵەکان و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی دەرفەتەکانە کە لە ئەنجامی شکستەکان دروستدەبن. بێگومان لەم شکستەش دەتوانرێت بە دوای دەرفەتی تازە بەدوای خۆیدا بێنیێ. دەرفەتەکان دەرفەت مانای دروستبونی زەمینەیەکی نوێیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو. دەکرێت ئەمە دوبارە دوای شکستهێنانی چەند هەوڵێک یاخود یەکەم هەوڵیش بێت. پێشمەرجەکانی سودوەرگرتن لە هەر دەرفەتێکیش نەک تەنها دانپێدانانی بابەتییانەی کێشەکەیە، بەڵکو لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لە هۆکارەکانی دروستبونیشیەتی. لێرە مەبەست لە دۆخی دەستەڵاتداری هەرێمی کوردستانە. راستە گۆڕان تا رادەیەک سەرکەوتو بو لە ناساندنی دۆخی راستەقینەی دەستەڵاتی سیاسیی هەرێم و پەردەی لەسەر زۆر لە دیوە نادیار و ناشیرینەکانی هەڵماڵی، بەڵام گۆران سەرکەوتو نەبو لە تێگەیشتن و درککردنی هۆکارەکانی بەرهەمهێنانی ئەم دۆخە خۆی و نەیکردە چەقی گوتارەکە. ئەمەش بوە هۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە گۆڕان خۆی ببێتەوە بە بەشێک لەو دۆخە، کە خۆی لە دژی دروستبوبو. ئەمە بۆ لایەنەکانی تری ئوپۆسیزیۆنیش راستە. ئەوانیش بە هەمان شێوەی گۆڕان، لە جیاتی لێکۆلینەوە و تێگەیشتن لە هۆکارەکانی دروستبونی دۆخەکە، خەریکی دەرهاویشتەکانی دۆخەکەن و دەیانەوێت تەنها لەسەر هەڵەکانی هێزەکانی ناو دەستەڵات بژین. بەوەش درەنگ یان زو وەکو گۆڕان دەبنەوە درێژکراوەی دۆخەکە، نەک هۆی گۆڕینی یان باشترکردنی. بنەماو سەرچاوەیەکی هەر کردەیەک، کە پەیوەست بێت بە ژیانی سیاسیی و گشتی، گوتارەکەیەتی. لێرەدا هۆی و پاساوی باش بۆ ئەوە هەن کە ئەم شکستە بکرێتە دەرفەتێک بۆ تێپەڕاندنی گوتارەکانی دەستەڵات و ئوپۆزیسیۆن بەیەکەوە. داهێنان و دروستکردنی گوتارێکی جیاوازیش پێویستی بە پێداچونەوەی کەموکورتی و هەڵەکانی گوتارەکانی پێشوە. دەمەوێت بە نمونە و پاساوی شیاو و بابەتی ئەوە بسەلمنێنم کە ئوپۆزیسیۆن و ئەوانەی لە بەرەی ئەو بون نەک سەرکەوتو نەبون لە دروستکردنی گوتارێکی جیاواز لە گوتاری دەستەڵات، بەڵکو لەڕوی ناوەڕۆک و لۆژیک و ریتۆرێک هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبو لەگەڵ گوتاری دەستەڵات. وەستان لەسەر هەڵەکانی گوتاری ئوپۆزیسیۆن پێشمەرجێکی سەرەکییە بۆ سودوەرگرتن لە هەڵەکان و داهێنانی گوتارێکی جیاوازتر چونکە بە ئێستاشەوە گۆتاری ئوپۆزیسیۆن و زۆربەی ئەوانەی خۆیان بە رۆشنبیر و رۆناکبیر دەزانن، خولانەوەیە لەناو هەمان ئەم بازنەیەیی دەستەڵات بۆی دروستکردون و نەیانتوانیوە گوتاری دەستەڵات تێبپەڕێنن. ئەوان تەنها دەستەواژەکانیان گۆڕی، بۆ نمونە لە جیاتی دەستەواژەی گێرەشێوین، کە دەسەڵات بۆ کەسانی ناڕازی بەکاریدەهێنا، دەستەواژەی کۆیلەیان بۆ لایەنگرانی حزبەکانی دەستەڵات داهێنا. وەکو دەستەڵات کۆمەلگایان دابەشکرد بۆ دو پێکهاتەی باش و خراپ. دەستەڵاتیان وەکو پێکهاتەیەکی تەواو دابڕاو لە کۆمەلگ وێنە کرد و هەمو پەیوەندی و پێکداچون و کارلێکردنە مێژویی، کەلتوریی، ئایدۆلۆژیی، کۆمەڵایەتییەکانیان لەگەڵ و لە سەر یەکتردا نابینا کرد. بەمەش بونە تەواوکەری گوتاری دەستەڵات بۆ شێواندنی وێنە راستەقینەکەی بارودۆخەکە. لە جیاتی ئەوەی واقیعەکە وەکو خۆی بۆ وڵاتییان رونبکەنەوە و شیکردنەوەی بابەتییانەی بۆ بکەن، واقیعەکەیان زیاتر شێواند. دەستەڵاتیان وەکو دێوەزمەیەکی دابڕاو لە کۆمەڵگە وێنە کرد. بەرگی قوربانییان کردە بەر وڵاتی و خۆیان کردە قسەکەر و دەمڕاستیان. خزانە سەنگەری ئایدۆلۆژی لەگەڵ دەستەڵات. بە هەمان شێوەی دەستەڵاتیش کێشە و ویست و پێداویستییەکانی وڵاتییانیان کردە بارمتە و کەرەستە و ئامرازی شەڕی ئایدۆلۆژییان. ئەزمونی رابردو سەلماندی کە هەر کارێک و کردەیەکی جێگیرەوە بەبێ هاتنەکایەوەی گوتارێکی تەواو جیاواز، خولانەوەیە لە ناو هەمان بازنە و تەنها بەفیڕۆدانی کات و وزەیە. گوتارێک کە لە ناوەڕۆکدا گشتگیر و بابەتیی بێت، لۆژیکێکی عەقڵانیی دروست و تەندروست و دەربڕینی رێتۆریکێکی هێمن و نەرم پەیڕەو بکات. گوتارێک کە چەق و ئاراستە و ئامانجەکەی وڵاتیی بێت. وڵاتی لە رۆڵی "گێرەشێوین" و "قوربانی" و "کویلە" بون رزگار بکات، بیگەڕێنێتەوە بۆ رۆڵە راستەقینەکەی خۆی وەکو بکەرێک کە نەک تەنها مافی هەیە، بەڵکو ئەرک و بەرپرسیارێتیشی لەسەرە. گوتارێک کە بابەتییانە رونیبکاتەوە کە شێوە و جۆری ژیان و کایەی سیاسیی و گشتیی هەمو کۆمەڵگایەک، ئەنجام و رەنگدانەوەی دونیابینیی و کردەکانی تاکەکانیەتی. گۆتارێک، کە خۆی نەکاتە دەم راستی هاوڵاتیان و ماف و ئەرکی دەربرینیان بە پاساوی نوێنەرایەتیکردنیان لێ زەوت بکات، بەلکو ببێتە سەرچاوەی زانیاری دروست بۆیان، کە بەو هۆیەوە خۆیان بتوانن بریار لەسەر روداوەکان بدەن. گوتارێک، کە ببێتە چوارچێوە و مینبەرێکی ئازا، کە تیایدا وڵاتییان خۆیان کێشە و ویست و پێداویستییەکانیان بخەنەڕو بێئەوەی ترسی ئەوەیان هەبێت بە "گێرەشێوێن" یان "کویلە" لە قەڵەم بدرێن. ببێتە هاندەرێک کە تێیدا وڵاتییان خۆیان بەدوای چارەسەریی کێشەکانیان و وەڵامی پرسیارەکانیاندا بگەرێن، لە جیاتی ئەوەی وێل و سەرگەردانی فریادڕەس و سەرکردەی بەهێز بکرێن. گوتارێک کە تەنهااوڵاتیی وەکو تاک، وەکو کۆمەڵ چەق و ئامانجەکەی بێت. گوتارێکی عەقلانیی کە فراوانترین پانتایی بۆ دواندنی عەقل تەرخان بکات و کەمترین پانتایی بۆ وروژاندن و فریودانی درۆزنانەی هەستەکان بهێڵێتەوە.
كاوە شێخ عەبدوڵا بەهاران، ئێمەی كورد زۆر بەقوڵیی و تامەزۆرییەوە دەكەوینەوە بیری كوردایەتیی و كوردەواریی. بۆ ئەمە باشترین شت كە بیكەین، بە خراپترین رێگادا بۆی دەچین. بۆ نموونە ئەم وەرزە وەرزی جوڵانی خوێنی عەشیرەتگەریی و خێڵخوازیییە. چەند سەد كەسێك كۆدەبنەوە و لە دەشتایی یان بەرزاییەكدا دە دوانزە ئەسپە لاتە و هەندێ بڕنەوی ژەنگاوی نمایش دەكرێ و چەند مەنجەڵێك برنج و گۆشت دەخورێت و بەریزێك یان دوو ریز هەڵپەڕكێ كۆتایی پێ دێنن. دواتر بەمە دەوترێ ڕۆژی فڵانە تیرە، یان ڕۆژی فڵانە گوند. لەمەش قەبەتر فێستیڤاڵی فڵانە عەشیرەت خۆی ڕاستییەكەی یەكتربینین و دڵخۆشییەكی بە كۆمەڵە كە شار و ئینتەرنێت، ئەو یەكتربینینانەی سنووردار كردووە تا ئاستی نەمان. بەڵام دێن ناوی فڵانە عەشیرەتی لێ دەنێن. كچێك یان كوڕێكی گەنج و جوان، بەر لەوەی خەمی یەكترناسینی خزمانی حەوت پشت لەمەوبەر و فەرهەنگی عەشیرەتەكەی بێ، خەمی ڕەسمی سناپچات و فەیسبووك و ئینستاگرامی هەبێ، لەكوێ باوەڕی بە عەشیرەتگەریی و خێڵخوازیی و بڕنەو پەرستیی هەیە؟ ئێمە بەڕاستی كێشەی ناونانمان هەیە لە ڕووداوەكان، بۆ نموونە لە بری ئاهەنگی یەكترناسین و میرازكردنەوەی خزمایەتی، ناوی دەنێین رۆژی فڵانە گوند و فێستیڤاڵی فڵانە شوێن! لە ناونانی شتەكاندا كێشەمان هەیە. هەموو ئەو دامەزراوەیەی پێی دەڵێین حكومەتی هەرێم، لە ڕاستیدا لە حكومەتی عێراقدا پێی دەوترا مدیریەت شئون شیمال! كەچی وا خەریكە كورد هەموو دەسكەوتەكانی لە بار دەبات بۆ میراتی شئون شیمال تەنیا لەبەر ئەوەی ناوی سەرۆكایەتی هەرێم یان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە. ئەو ناوە زۆر زۆر گەورە كراوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەندەش گەورە نییە. رۆژی عەشیرەت و گوند، زیاتر لەفێستیڤاڵی ڕەنگەكان دەچێ... ئەوەی لە هەولێر كرا و دنیایەك تانەوتەشەری لێدرا... بەڵام زاتێكی دەوێ وا بڵێین، باشترین ناو ڕۆژی فڵانە عەشیرەتە چونكە ئەمە باجی لەسەر نییە و ئابڕووی هیچ كچ و كوڕێكی پێ نابرێ. كورد لە عێراق لەسەرەتای گۆڕانكاریی گەورەدایە لەڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، بەڵام لە بەرگێكی كۆندا و بەناوی كۆن كۆنەوە. چونكە هەركاتێ رووداوێكی نوێ دەردەكەوێ، دێوە خەوتووەكەی ناومان خەبەری دەبێتەوە و خێرا پاشەكشە بە حزب و حكومەت و كاراكتەرەكان دەكات.
كەمال چۆمانی لە "چاوەڕوانیی گۆدۆت"ی ساموێل بێکێت یەکێکە لە جیهانییترین شانۆکانی دونیا. دو کاراکتەری ناو شانۆکە بەدرێژایی شانۆکە چاوەڕوانیی کەسی سێیەم دەکەم کە هەرگیز ناگات. ئەوان چاوەڕوانن گۆدۆت بێت و رزگاریان بکات، بەڵام گۆدۆت هەرگیز نایەت. چاوەڕوانییەکە زۆر کۆمیدییە، نەهاتنەکە زۆر تراژیدییە. عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە لە چاوەڕوانیی "سەلاموعەلەیک"ێکی پارتیی دیموکراتیی کوردستانن تا دەرگای چونە ناو حکومەتیان لێ بکاتەوە و لەو ئازارە رزگاریان بکات کە ئەگەری هەیە بەناچاری ببنە ئۆپۆزسیۆن. ئەو چاوەڕوانییەی عەلی باپیر و کۆمەڵی ئیسلامیی لە پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە ڕاستیی زۆر کۆمیدییە، بەڵام کۆتایییەکەی زۆر تراژیدیی دەبێت. ئەوان باش دەزانن ئەو چەند کورسییەی کۆمەڵ لە پارلەمان زیادیکردوە هی ئەوە نییە کۆمەڵی ئیسلامیی خۆی نوێ کردبێتەوە و ئایدیۆلۆژیا ئیسلامییەکەی خۆی گونجاندبێت لەگەڵ واقیعی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. هی ئەوەش نییە کۆمەڵ توانیبێتی دوای داعش خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ئیسلام لە کایەی سیاسییدا بکات. هی ئەوەش نییە کۆمەڵ و عەلی باپیر رەخنەیەکی ئازایانەی فیکری سونە و سەلەفیی خۆیان کردبێت. هی ئەوەش نییە کۆمەڵ و عەلی باپیر توانیبێتیان لەگەڵ پێشکەوتنە دونیاییەکاندا هەنگاو بنێن. هی ئەوەش نییە کۆمەڵی ئیسلامیی و عەلی باپیر لەمەودوا بڕوایان بەوە هەبێت ژن لەناو حیزبەکەیاندا کاری سیاسیی بکەن بێئەوەی حیجاب بپۆشن. بەڵکو هی ئەوەیە خەڵکی موسڵمان بەراوردی کۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتوی ئیسلامییان کرد لە چەند ساڵی رابردودا، بەتایبەت پەیوەست بە ریفراندۆم و مەسەلەی سەرۆکایەتیی هەرێم کە هەڵوێستەکانی کۆمەڵ تا رادەیەک لەوانیدی باشتر بو، وەنەبێت هەڵوێستی کۆمەڵ و عەلی باپیر هەڵوێستێک بوبێت وەک پێویست. کەچی ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی و عەلی باپیر لە چەند ساڵی رابردودا بەدەستیانهێنا و توانیان پێشی یەکگرتوی ئیسلامیی بکەون، بەر لەوەی حکومەت دروستبکرێت دۆڕاندیان. یەکگرتوی ئیسلامیی زۆر ئازایانەتر، زۆر سیاسییانەتر، زۆر وردبینانەتر، سەرەڕای ئەوەی پارتیی "سەلاموعەلەیک"ێکی لێ کردن و مەسعود بارزانییش لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین کۆبوەوە، بەڵام بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆن بن. یەکگرتو دەزانێت چەند هەڵەی گەورەی سیاسیی کردون، بۆیە دەیەوێت کەمێک خۆی راستبکاتەوە. کۆمەڵی ئیسلامیی دەیتوانی هەڵوێستەکانی و ئەو پێشکەوتنەی لە هەڵبژاردنی رابردودا بقۆزێتەوە و پێشبکەوێت، بەڵام لە چاوەڕوانیی "سەلاموعەلەیک"ی پارتییدا خۆی کوشت. کۆمەڵی ئیسلامیی تازە بشبێتە ئۆپزسیۆن پولێک ناکات. عەلی باپیر و کۆمەڵی ئیسلامیی لەپێناو دو دەستکەوتی مادییدا، پێشکەوتنی حیزبەکەیان کردە قوربانیی و هەڵوێستەکانی رابردویان بە ئاودا چون. کۆمەڵی ئیسلامیی پێویستە لەڕوی فیکریی و ئایدیۆلۆژیی و سیاسییەوە خۆی نوێ بکاتەوە. فیکری کۆمەڵی ئیسلامیی بە کەڵکی ئەمڕۆی کوردستان نایەت، سونیزم و سەلەفیزم ئەو حیزبەی وێران کردوە و ناتوانێت ببێتە حیزبی هەموان. لەڕوی سیاسییشەوە، هێشتا ناتوانن نە ببنە حیزبێکی بەشدار لە حوکمڕانیی و هەڵگری چەند پڕۆژە و بانگەشەیەکی جدیی کە کۆمەڵانی خەڵک بەجدیی لەوانی تریان جیابکاتەوە، نە دەشتوانن ببنە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی جدیی کە ئەلتەرناتیڤی سیاسیی پێشبخەن.
سەلاحەدین دەمیرتاش- واشنتۆن پۆست وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت هەڵبژاردنە خۆجێییەكانی ئەمدواییە كە 31ی مارس بەڕێوەچوو، چەند پەیامێكی گرنگی دا دەستەبژێری دەسەڵاتداری وڵات- بەر لە هەموانیش بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی وڵات. ئەردۆغان كە بەوپەڕی مكورییەوە هەڵبژاردنەكانی وەكو راپرسی لەسەر دەسەڵاتەكەی لێكدەدایەوە، دوچاری شكستێكی داماوانە بوو. پارتەكەی دەسەڵاتی بەسەر پێنج گەورە شاری وڵاتدا لەدەستدا، لەناویاندا شارەكەی خۆی، ئیستانبوڵ، كە ژیانی سیاسی خۆی لەو شارەوە دەستپێكرد. لەم ساڵانەی دوایدا، پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات، تەنیا لە دیموكراتیەت دورنەكەوتوەتەوە، بەڵكو لە بەهاو ئەكارە راستەقینەكانی ئیسلامیش دوركەوتووەتەوە، سەرۆك رەخنەكانی لەبارەی گەندەڵیو ستەمو زۆرداری پشتگوێ خستووە كە بوون بە بابەتی پەیوەندیدار بە پارتەكەیەوە، ئەو ئێستا بەهۆی لوتبەرزییەوە روبەڕووی باجێكی سیاسی گەورە دەبێتەوە. هەزاران كەس لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) كە دەبوو ئێستا بەشداربونایە لە سیاسەتدا- لەنێویاندا من- بەهۆكاری سیاسی لەناو زینداندا سەركوتكراون، هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لەسەر فشارو دروستكردنی كۆسپ بۆ ئەو ئەندامانەی پارتەكەمان كە تائێستا دەستگیرنەكراون. زۆرێك لە ئێمە لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە وەكو "تیرۆریست" تاوانباركراوین، لەگەڵ ئەوەشدا، پارتەكەم، كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك سەرۆكایەتیم كرد، لەم هەڵبژاردنەی دوایدا توانای خۆی دەرخست. سەركەوتنی هەڵبژاردن بۆ پارتی دیموكراتی گەلان، سەرباری هەموو ئەو بەربەستانەی كە روبەڕووی بووەوە، سەركەوتنێكی جوان بوو. ئەوە نیشانەی ئەوەیە پارتی دیموكراتی گەلانو زۆرێك لە لایەنگرە كوردەكانی هێشتا ملكەچی رێوشوێنە سەركوتكارییەكانی دەوڵەت نەبوون. جارێكی تر، دەنگدەران گوزارشتیان لە ئامادەگی خۆیان كرد بۆ پێكەوەژیان لە توركیایەكی ئازادو یەكسانو دیموكراتو ئاشتیخوازانەدا. پەرەسەندنەكانی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (بەدیاریكراوی سوریا) بەڕوونی ئەو ئاڕاستەیە دەردەخەن كە دەبێت توركیا بیگرێتەبەر: دەبێت كۆشش بكەین بۆ بەدیهێنانی یەكێتیو پێكەوەیی كۆمەڵایەتی. ناتوانین ئەم ئامانجە بەدی بهێنین جگە لە كۆبونەوە لەدەوری بنەماكانی ئاشتیو دیموكراتی. تاكە رێگە بۆ خۆبەدورگرتن لە قەیرانی ئابوری كە ئاسۆكەی دەركەوتووە- بەدیاریكراوی لە بەرزبونەوەی ئاستی بێكاریو بەرزبونەوەی هەڵاوسان- خۆی دەبینێتەوە لە جێبەجێكردنێكی خێرای چاكسازی سیاسی دیموكراتی. تۆماری پێشووی دامەزراوەی سیاسی كە جەختی لەسەر "ئەردۆغان" كردووە، ئاماژە بەوەدەكات ئەو، ئیرادەو تواناو ئازایەتی نییە ئەو كارە بكات. سیاسەتەكانی "ئەردۆغان" بۆ پەرتكردنی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتیش گەلی كورد، زیاتر كۆمەڵگە پەرتدەكات، زۆرینەی هەرە زۆری كورد لە توركیا دەیانەوێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ برا هاوڵاتییەكانی تریاندا بژین؛ بەشی پێویست توندوتیژیو جەنگیان بینیوە، بەڵێ، راستە كورد كۆمەڵێك داواكاری سیاسیو كۆمەڵایەتیو كلتورییان هەیە، هەموو ئەوانە پێویستیان بە دیموكراتییەتی زیاتر هەیە، ئێمە لە ئۆپۆزسیۆن بەڵێنماندا كاربكەین لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسیارێتیی بنەڕەتیی شكستهێنانی پابەندبوون بەو بەڵێنانە، دەكەوێتە ئەستۆی سەرۆكو پارتەكەی. زۆرێك لە چالاكوانان، لە ناو زیندانو دەرەوە (لەناویاندا لەیلا گۆڤەن، یەكێك لە ئەندامانی پارتەكەمان لە پەرلەمان) مانیان لە خواردن گرتووە. تاكە داواكاری ئەوان كۆتایهێنانە بە گۆشەگیری تەواوەتی لەسەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان. ماوەی 20 ساڵە "ئۆجەلان" لە بارودۆخێكی زۆر سەختدا لە گرتوخانەیەكدا لە دورگەی "ئیمرالی" دەستبەسەرە، تەنانەت رێگەنادرێت پارێزەرەكانو ئەندامانی خێزانەكەشی سەردانی بكەن. مانگرتووەكان دەزانن "ئۆجەلان" رۆڵی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت لە چارەسەری ئاشتیانەو دیموكراتی دۆزی كورددا لە توركیا. ئاشكرایە "ئۆجەلان" كاریگەری گەورەی هەیە لەناو كوردەكانی توركیاو سوریاشدا. ئەوەش زانراوە كە لەسەر ئاستێكی فراوان، لە هەر پرۆسەیەكی ئاشتی چاوەڕوانكراودا، پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) جگە لە "ئۆجەلان" گوێ بۆ كەس ناگرێت، وا باشترە بڵێین ناكرێت هیچ پرۆسەیەكی ئاشتی لە كۆتایدا سەركەوتوو بێت بەبێ بەشداری "ئۆجەلان"، لەبەر ئەم هۆكارە، بەر لە چەند ساڵێك "ئەردۆغان" خۆشی بژاردەكانی ئاشتی لەگەڵ رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ دەركەوت. بەشێكی زۆری گەلی كورد "ئۆجەلان" بە میحورێكی زیندوی كارای دۆزەكە دەزانن. سەرباری ئەوەش، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن جەخت لەسەر ئەوە دەكەن كە هەموو گەلی توركیا، نەك تەنیا لایەنگرانی پارتەكەمان، پێكەوەژیانی ئاشتیو دیموكراتییان دەوێت. ئەوان دژی ستەمكاریو حوكمی تاكەكەسین. ئومێدەوارین "ئەردۆغان" لەمە تێبگات. ئەگەر وانەكات، رەنگە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا روبەڕووی گورزێكی تر ببێتەوە. هەموو ئەندامانی پارتەكەمان – بەوانەشەوە ئێستا لە زینداندان- بەردەوام دەبن لەسەر كاركردن بەبێ ئەوەی باوەڕی خۆیان بە بەرخودانی دیموكراتیو ئاشتیخوازانە لەدەستبدەن. ئێمە باوەڕمان بە ئایندەیەكی رۆشنو دیموكراتی هەیە بۆ توركیا. لەوباوەڕەداین ئەم هەڵبژاردنە رێگەی بۆ پێشەوە نیشاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر حكومەت بەردەوامیدا بە كاروانی ستەمكاری، من دەترسم قەیرانی سیاسیو ئابوری قوڵتر لەرێگادا بێت. داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین توركیا هانبدات رێگەی دیموكراتیو ئاشتی هەڵبژێرێت، دەبێت وا بین، ئێمە گەلی توركیا دەتوانین ئەوە دەربخەین كە دەتوانین لەڕێگەی دیالۆگەوە كێشەكانمان چارەسەر بكەین، سەرباری جیاوازییە زۆرەكانمان. مێژووی ئەنادوڵو وڵاتی نێوان دوو روبارەكە نمونەی زۆری یەكێتیمان لەناو فرەیدا نیشان دەدەن. ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلانو كوردی توركیا هەمیشە ئامادە دەبن بۆ ئاشتی، لەوبڕوایەداین ئێمە سەردەكەوین. وڵاتێك دروستدەكەین كە خاوەنی دیموكراتیو ئابورییەكی بەهێز بێت، ئەمەش لەرێگەی كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكانی كۆمەڵگاكەمانەوە، هەڵبژاردنەكانی 31ی مارس رێگە راستەكەی نیشانداین.
هادی حەمە رەشید 1 ئیریك_ڤۆگڵین:(شێتەکان سەرکەوتوون لەوەدا کە عاقڵەکان لە شێتخانە توند بکەن) ناوی ئەو کۆمەڵە نووسەرەی کە بە(ڕەهەندیی)یەکان ناو ئەبران، مێژوویەکە لەناو ئێمەدا بەربڵاو و ناسراون، ئەکرێت جیاواز و دیدگایان جۆراوجۆر بێت بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام خاڵی هاوبەشیان دوو ڕستەی پڕ بەهایە و ئەوانی کردووە بەو کائینەی کە قابیلی بەرگریی لێکردن بن; یەك: هەموویان ئەم دەسەڵاتە بەشیاوی خەڵکی کوردستان نازانن. دوو: داوای هیچیان بۆ خۆیان نەکردووە، بێ مەبەستی کەسیی پشتگیریی پڕۆژەی گۆڕانکارییان کردووە. سەردەمێکە ئەوان بەڕاقییترین زمان و لۆژیکیترین و نوێترین میتۆد ڕەخنە لە سیاسەت و کایەی حیزبایەتیی و بەڕێوەبردن ئەگرن و تاکە چەکی دەسەڵاتیش بوغزاندن و تەخوین و پەلاماردانیانە. دەیان بەرنامە و وتار و کۆڕ لە زاگرۆس و کەی تیڤی و گەلی کوردستان و ڕۆژنامەی هەولێر و گوڵان و دەزگا سێبەرەکانی پارتی و یەکێتی دژ بە سومعەی ئەم ڕووناکبیرانە ئەنجامدراوە، سەدان جوڵەی شەرمەزارانە لەدژی ئەم فیگەرە جوانانە لەهەناوی پارتی و یەکێتی و پاشکۆکانیانەوە هاتووەتە دەرەوە، تەنیا لە پەرچەکرداری ئەوەی کە ئەم سیستمەیان پێ ناشیاو بووە! لە تابلۆی ئەم جارەی پەلاماردانی یەکێك لە سیمبۆل و کاریگەرترینیان کە بیریار و نووسەر(مەریوان وریا قانع)ـە، هەستناکەیت کە گۆڕانکاریی بەسەر لۆژیك و میتۆدی پەلاماردانەکەدا هاتبێت، بەڵکو بەداخەوە گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەر تایپ و هاوکێشە حیزبییەکەدا هاتووە، ئەو بزووتنەوە جەماوەرییەی کە بەشێکی گەورەی بەرهەمهاتنی لە ئەنجامی ڕەخنە کەڵەکەبووەکانی ئەوانەوە بەرهەمهاتووە، وا ئێستا هەمان ڕۆڵی حیزبەکانی پێشووتر وازی ئەکات لە پەلاماردان و بوغزاندن و تۆمەت هەڵبەستن بۆ مەریوان و ئاراس فەتاح و هاوڕێکانیان! ئەوەی پێیئەوترێت(گۆڕانخوازان) ڕێزێکی تایبەتیان هەیە بۆ هەموو ئەو نووسەر و ڕۆشنبیر و چالاکوانانی مەدەنیی و مافی مرۆڤ و ئەکتیڤیستی ناو سۆشیالمیدیا و تاد، بەداخەوە ئەوەی کە ئێستا ئاراستەی ئەم زەینە کۆیلەکراوە ئەکات بریتییە لە (گۆڕانی گردەکە) ئەوانەی کە حەز و ئارەزووە ناشەرعییەکانیان لە پۆست و دەسەڵات هەموو ئاوەزێکی ڕامکردوون و ئامادەن منەوەر و بیریارانی ئێمە بە خائین و قەڵەمفرۆش وێنا بکەن و لەبەرامبەر ئەو بۆشاییە بە کۆمەڵێکی وەك خۆیان وابەستەی خێزان و ماڵباتە سیاسییەکان پڕبکەنەوە! 2 مەریوان و ئاراس تایبەتتر و هاوڕێکانیان بەگشتی، زۆر بەساخەوەتەوە پشتگیریی گۆڕانکاریی لەسیستمی سیاسی لەکوردستان و وردتر بڵێین سەپۆرتی پڕۆژەی(بزووتنەوەی گۆڕان)ـیان کردووە، چەندین جار لەگەڵ یادی بەخێر #کاك_نەوشیروان ـدا یەکتریان بینیوە و بەبایەخەوە گوێبیستی سەرنج و پێشنیارەکانیان بووە و لە باسی پێکهێنەر و رەگەزە بنەڕەتییەکانی گۆڕاندا ئەوانی وەك کۆڵەکە و دینگەی گرنگ لەتەنیشت تێکۆشەرانی ناڕازیی ناو حیزبەکانیتر ناساندووە. کەچی ئێستا لە پێش هەموو بێ تفاقەکانی گردەکەوە، گەنج و قات لەبەرەکانیان، لێرەولەوێ لە مەجلیسی چا خواردنەوە و چوونە دەرەوەکانیان بەخراپترین شێوە ڕۆڵیان ئەشێوێنن و کەسێتییان تەشویهـ ئەکەن، بۆ خۆیان لەناو ماشێنی بەرز و گرانبەها و باڵەخانە و ڤێللای پۆشتە و پەرداخ کە کرێی عارەقە و خوێنی گۆڕانخوازانە وەریان گرتووە، بە بینینەوەی خۆیان لەناو دنیای نووسینگە و ژووری تایبەت و سکرتێر و پاسەوان و پشکی بازرگانیی، تێر نابن ئیرەیی بە گەورەیی ڕۆشنبیرانی قازانج نەویستیش ئەبەن و ڕۆژانە لەو مەجلیسانە و شەوانەش لەڕێگای چەند ئەدمینێکی کڕاو و فەیسبووکەوانانەوە پەلاماری تەلاری پڕ لە زانست و فیکر و ویقاری نووسەرانی پابەند بە بەهای ئەخلاقییەوە ئەدەن! لەبەرامبەردا تەمجیدی گوتارێکی ساختەکارانە ئەکەن کە بۆ زیاتر دەستەمۆکردنی گۆڕانی گردەکە موغازەلەی سیاسەتی ئێستایان ئەکەن! دەستاو دەستکردن و ناردنی وتارەکانی (عارف قوربانیی و ڕێبوار کەریم وەلی) لەم سۆنگەیەوەیە، ئەم گۆڕانکارییە دراماتیکییە ناکرێت چاوی لێ داخرێت، ئەو گۆڕانخوازە پاك و بێ تەماحەی کە تا ئێستاش پشتگیریی لەو دەستەبژێرە گەندەڵەی گردەکە ئەکەن، بیانەوێت یان نا، کەوتوونەتە ژێر چەواشەکاریی لێکدانەوە و پاساوە پڕ لە پارادۆکس(دژیەك، ناتەبا) بە بۆچوونەکانی پێشوویان، ئاخر ئەگەر لە تەنگەتاوییدا نەبن پشت بە وتاری ئەو دوو زاتە ئەبەستن کە دیزاینەر و داڕێژەری گوتار و سیاسەتی باڵە توندەکەی پارتین دژ بە ئازادیخوازان؟! مەریوان و ئاراس وا نزیك بە چل ساڵە ئەنووسن، زیاد لە چارەکە سەدەیەکە ڕەخنە لەم سیستمە داڕزیوە ئەگرن، بە ئەرك نەبێت کێ ئەتوانێت بچووکترین داواکاریی ماددییان لە هیچ هێزێك بخاتەڕوو؟! ئایا وەك (قات لەبەر و شیکپۆشەکانیتر) پاڵێوراون یان هیچ پاڵێوراوێکیان هەبووە لە هیچ کابینەیەکدا بۆ وەزارەت و پلە و پۆستەکان؟! 3 ڕۆژانە گوێبیستی وازهێنانی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی، م.س، جڤات، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و تاد حیزبەکانین، سەیرم لێ دێت هاوڕێکانیان زەق زەق لەو دیمەنە ئەڕوانن و شۆك نابن، تا سەرە دێتە سەر خۆیان و ئەبنە خۆراکی سەقەتی میتۆدی سیاسەت لەم هەرێمەدا! پارتی ساڵانێکە یەکلایە بۆ خێزانێك، سەرزەمینێك لە خەڵکی بێدەنگ و پابەند بە سیاسەتی خۆیەوە دروست کردووە، هەڤاڵانی ئەو حیزبە جگە لەوەی کە هەمیشە کڵێشەی عەریزەیەکیان لە گیرفاندایە بۆ داواکردنی ئیمتیازاتی مادیی، ئیتر سەرئێشەی نەماوە بۆ پارتی! پارتی دەرزەنێك حیزبی لەسەر خۆی کۆپی پێست کردووە، و دۆخی کۆی حیزبەکان تا دێت وێرانتر ئەبن، لە ئیسلامی و عەلمانییانەوە سەرگوزەشتەی سەیر ئەبیستین! نوێترین و ساختەترینیان #نەوەی_نوێ ـیەکەی شاسوار بوو کە هەواڵی زۆر عەنتیکە(بەڵام چاوەڕوانکراو) لەڕیزەکانی ئەو جوڵانەوەیەوە بەرگوێمان ئەکەوێت! لەدۆخێکی وادا ئەتانەوێت مەریوان و ئاراس خوایە وەتەن ئاواکەییتان بۆ بڵێن؟! ستایشتان بکەن و حیکمەتی هەنگاوە بێ حیکمەتەکانتان بۆ خەڵك شی بکەنەوە؟!!
رابون مەعروف بە درێژایی ئەو ماوەیەی لە پەرلەمانی کوردستان بوم، ھەمیشە و بەردەوام، تا کۆتایی لەبەردەم خوای گەورە، لەگەڵ خەڵك ڕاستگۆ و راشکاو بوم و راستی و روداوەکانی پشتی پەردەم گەیاندە خەڵك. لە پێناوی پەیامەکەمدا، دەیان جار ژیانی خۆم خستە مەترسیەوە، بەڵام رۆژێك سڵم نەکردەوە و بەردەوام بوم. ئێستا لە پەرلەمانی عێراق، کە خوای گەورە، لەگەڵ ھاوڕێکانم، ئەرك و ئەمانەتێکی تری خستوینەتە سەر شان، یان دەبێت ئێمەش خەریکی دابینکردنی ژیان و ئایندەی شەخسی خۆمان و خێزانەکانمان بین و لە ئاستی بێدادی و ناحەقی تۆڕەکانی مافیای سیاسەت و بازرگانە چاوچنۆکەکان بێدەنگ بین و بەشداری بکەین لە چەواشە کردنی رایگشتی و دەست بە کڵاوی خۆمانەوە بگرین با نەیبات، ئەمەش ناڕەوایە و وەك وتراوە: الساكت عن الحق شیطان أخرس و الناطق بالباطل شیطان ناطق: بێدەنگ لە راستی شەیتانێکی لاڵە و بوێژی درۆ و ناڕەوا شەیتانێکی قسەکەرە! یان دەبێت وەك بەڵێنمان بە خوا و خەڵك داوە راشکاوانە راستییەکان بە خەڵك بڵێین و روناکی بخەینە سەر روداوی ژوورە تاریکەکان. ئێمە، لەگەڵ ھاوڕێکانم، بڕیارمان داوە لەگەڵ خەڵك راستگۆ بین و لە وتنی راستی نەسڵەمینەوە. ھەرچەندە ئەوە کارێکی سەخت و گرانە و رێگەیەکی پڕ لە دڕك و داڵە. چونکە بە درێژایی ژیانی سیاسیمان، دڵسۆز بوین و دژی بێدادی بوین، وەك جوتحیزبی حوکمڕان و حیزبە تەقلیدیەکان و باندە سیاسیە تازەکان، تۆڕی فراوانی میدیامان نییە: تەلەفیزیۆن و رادیۆمان نیە، رۆژنامە و گۆڤارمان نیە، سەدان پەیج و گروپی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان نیە! بەڵام زۆر گرنگە دەنگ و دیدی ئێمە بگات بە رایگشتی و خەڵك بزانن ئێمە چی دەڵێین و خەریکی چین! ئێمە لە پێناوی ئایندەی خەڵك و ڵاتەکەمان، رێگە سەختەکەمان ھەڵبژاردوە و چاوەڕێی پشتیوانی فراوانی خەڵکین! پێکەوە دەتوانین بەسەر شکست و نائومێدیدا زاڵ بین و دادپەروەری ئاراستەی خۆی وەربگرێت و ئایندەیەکی باشتر بنیات بنێین. پێکەوە دەتوانین سنور بۆ بنەماڵە حوکمڕان و سیاسیە چاوچنۆکەکان دابنێین و کارێك بکەین ببین بە شانازی بۆ گەلەکەمان و نەوەکانی ئاییندە.
د. هەردی مێد زۆركهس له خهمیان بۆ تهبایی و گردبوونهوهی كۆمهڵگا، پاشان بۆ نشونما و پێشكهوتنی كۆمهڵگا، ئهم ڤیستیڤاڵانه وهك ههنگاوێك بۆ دواوه، لهمپهرێك له بهردهم مۆدێرنهبوون، سهرچاوهیهك دی بۆ پهرتهوازهیی، تد دهبینن. بهش به حاڵی خۆم له ههموو گریمانانه به گومانم و پێموایه نییه و هیچش شتێكش نهیسهلماندووه هێشتا كه ئهم ڤیستیڤاڵانه بهربهستن له بهردهم پێشكهوتنی كۆمهڵگا. له راستیدا، تهنها لێكۆڵینهوهیهكی تێروتهسهل و ورد هتوانێت له ساڵانی دابێت پهیوهندی ئهم ڤیستیڤاڵانه و كاریگهریان به سهر رهوتی كۆمهڵگاوه دهربخات. پێشتر ئاماژهم بهوه كردووه له بابهتێكدا، كه خێڵ له كوردستان وهك بونیاد نهماوه. خێل چیدیتر نه شوێنی دهسهڵاته، نه ئامرازی دروستكردن و داهێنانی سهرمایهی سیاسی و شورهتی كۆمهڵایهتی. خێڵ لهمڕۆدا تهنها زمانێكی كۆمهڵایهتی، كۆمهڵێ نهریت و داب، كۆمهڵێ تۆڕی كۆمهڵایهتیه. زۆر سهیرم دێت هێشتا كوردێكی عێراق پێیوابێت خێل له كوردستاندا ماوه له كاتێكدا رۆژێك نهمانبینیووه سهرۆك خێڵهكان وهك ئهوهی له باشور و ناوهڕاستی عێراق باوه ببنه زمانحاڵی گروپ و ناوچهیهك له بهرامبهر حكومهتدا، یان دانوساندكار و نوێنهری پرۆژهی سیاسی و ئیداری بن. ئهوهتا، له بهسرا، له موسڵ و زۆر شوێنی تری عێراق سهرۆك خێڵهكان نوێنهری شارن و ئهوان ههڵگری پرۆژهی دروستكردنی ههرێمن و ههر ئهوانش دانوساندكاری شهرعین لهگهڵ دهوڵهتدا. ئهرێ كێ دیاردهیهكی وای له كوردستان بینیووه؟ با بێینهوه سهر ڤیستیڤاڵی خێڵ و لادێییهكان كه لهم دهیهی دوای له ههرێم بونهته دیارده. لهبهرئهوهی هیچمان له سهر حهقیقهت دانهنشتوین، پێشنیار دهكهم به یهكهوه كۆمهڵێ پرسیار بكهین له جیاتی حوكمی پێشینهی خێرا و حازر به دهست سهبارهت به ڤیستیڤاڵانه: گهلۆ، تۆ بڵێی خودی ئهم ڤیستیڤاڵانه بۆ خۆیان نیشانهی كۆتایی و مهرگی خێڵ نهبن له كوردستان و ههوڵگهلێك نهبن بۆ دروستكردنی سهرمایهیهكی تری كۆمهڵایهتی و رایهڵی دی له نێوان تاكهكان؟ ئهم ڤیستیڤاڵانه گهڕان نییه به دوای دروستكردنی خانه و كۆمهڵهی تری كۆمهڵایهتی و جڤاتی له جیاتی خێڵ؟ ئایا به راستی ههموو ئهوانهی بهشداری ئهم ڤیستیڤاڵانهن دهكهن به دوای شتێكی دی جگه له خێل ناگهڕێن، وهك لهزهت، خۆشی و گهشت، بهسهربردنی كات و دروستكرنی هاوڕێیهتی، تد؟ گرنگ ناو و ناولێنانهكان نین، گرنگ كرده و بهریهككهوتنه كۆمهڵایهتیهكانن له سهروبهندی ئهم ڤیستیڤاڵانه. مهبهستمه بڵێم، مهرج نییه تهنها لهبهرئهوهی ئهم جۆره بۆنانه به ڤیستیڤاڵی خێڵ ناوزهندكراون ئیتر به گردبونهوهی خێل تهماشایان بكهین، نهخێر پێویسته له نزیكهوه له كرده، گوتار و رهدهڵوبهدهڵه كۆمهڵایهتیهكانی نێو ئهم بۆنهیه بڕوانین و ههر له ڕێی ئهم كرده و گوتارانهشهوه لهم ڤیستیڤاڵانه تێبگهین.
سەید ئەكرەم خویندهڤایێ هێژا و گراڤی، دڤی بابهتی دا، دێ ههست و پێزانین و دیتنێن خوه، ل سهر ڤی بابهتی بو ههوهیێن بهرێز دهمه دیار كرن...هیڤیدارم ژ ههوه، هوین ژی بهشداربن و دیتن و بوچونێن خوه بدهنه دیاركرن، گهلا بوچی گهلێ كورد، گهلهكێ عاتیفیی، ههست ناسك و ههلگرێ روحهكا مهزنا لێبورینێیه، تاكو ههمبهری مهسترین و دورندهترین دوژمن و نهیارێ خوه، ئهڤ ههست و رهفتاره ههنه و تاكو رادهیهكی ژی دنهگورن...بهشداریا ههوه ههم ئهركه و ههمیش خزمهته و نهخاسم، بو زهنگین كرنا بابهتی زور گرنگه....!! دیتن و بوچوونێن من، ل سهر بابهتی و زور بكورتی:- 1- رهههندێ شوینهوار و شارستانیهتی:- گهلێ كورد ل وهلاتهكی دژیتن دبێژنێ كوردستان، ئهڤ وهلاته دبیتن دل و ناڤهندا دونیایێ، رۆژههلات و روژئا، باكور و باشورێ دونیایێ پێكڤه گرێدهتن وخودانێ خوه زهنگینترین و زێرینترین سهرچاوهیێ مروڤی و سهروسامانێ سروشتیه(چ لبن ئهردی و چ ژی ل سهر ئهردی)، ههردیسانێ سروشتهكێ جوان و دلڤهكهر ههیه، ههر چار وهرزێن سالێ لێ ههنه، زستان باراناوی و بهفرینه، هاڤین گهرم و بهاڤینهههواره، بههار دلڤهكهر و رهنگین و تژی گول و گولزار وفهراشینه، پائیز بهلگباره و مشتی فێقی و بهرههمداره..سروشتهكی جوانه، چیا، دول، نههال، دهشت و چیمهن، سیپهل و رویبار، جوك و كانی و جوبار ، دار و گیا و دارو بارێ ههمی جور و رهنگ...سروشت مشته ژ شوینهوار و كلتورێ ههمی رهنگ و ههمی ئالی...كهلهه، ئاش، ئاڤاهی، شویرهه، كوتهل و بهرئاش..كهنیسه و ئاتهشكهه(ئاگردان)، مناره و مزگهفت، قهبرستان و كهڤناری...ئهڤه دهلالهتا دێروكهكا كهڤنار، شارستانیهتهكا ههمی جور و ههمی رهنگی، پێكڤهژیان و ههمی دێروكهكا تژی پێكدادان و بشهر و شور...وێرانكاری و بسهركدا ههرفتن و كوچ و كوچبهری و بسهرداگرتنێن بێ یهمان و ههست ههژین...یانی كارهساتبار، كوشتارگهه، بێ دادی و ههمژی زولم و زورداریهكا ههری زور...ژیانهكا بهردهوام و دور و درێژ لبن رهوش و ئهگهرێن گران و ههری تژی ژكهمباخترینێ ئاوایێ ژیانا بزهحمهتی...!! 2- رههندێ دێروك و رودان و سهرپێهاتیان، گهلێ كورد دوهلاتهكی دا، خودان و مهزن بویه، خودان دێروكهكا كهڤناره، تژی شهروشویر و رویدان و سهرپێهاتیێن زهنگین و مشتی بویهرن، بگره كهڤنارترین دێروگا گهلێن سومهر، ئهكاد، بابل، ئاشور، میدی، ئیلام، هیتی، ئهخمینی، كاشی، لولی، كاردوخی، ئوراتوو، سوبارتوو...دێروكا كهڤنارا ڤان گهل و نهتهوه و دینان، ههم خودان سهرپێهاتی و سهربورێن مهزنن...ههم ژی خودان گهل و دین و مهزههب و هزر و بیرێن زهنگین و ههمی رهنگن، ڤان گهلێن كهڤنار و شهرهنیخا وان یا ههمی ئالی...نوكه ژی گهل و دین و مهزههب و هزر و بیرێن ههمی رهنگی لپاش خوهدا بجههێلاینه، واته نوكه ژی ل كوردستانێ و ملل بمللێ گهلێ كوردی، پرانیهكا گهلان(ئاشوری، ئهرمنی، كلدانی، ئازهری...(عهره، تورك، فارس)...دگهل مهدا دژین...ههردیسانێ ژئولێن كهڤنار(میتهرانی، تهوتهمی، زهرهدهشتی(بههدینی)، مانی، مازداكی....)، دینهتێن(جوهی، مهسیحی، ئیسلام، زهرهدهشتی، مانی، مازداكی، عهلی ئیلاهی، عهلهوی، بابی، بههائی، یارسانی، ئیسماعیلی، ئێزدی، صائیبه المنداویه....)، لپاش خوهدا هێلاینه...ئهڤێ ژی ههمه رهنگی و دلێنیهك بحهزژێكرنی ل دهڤ كوردا پهیدا كریه...! 3- هزر و بیرو و دهرونسازی...كهلێ كورد بكومهك ئهگهرا، كهڤتیه بن بارهكێ گرانێ ئێش و ژانێن ههست و سوزێن دهرونی...توشی كوشت و كوشتارگههان بویه، توشی گرتن و لێدان و ئهنفال و كیمیابارانان بویه، توشی هجرهت و دهربهردهریێ بویه...توشی حرمانهكا مهزن بویه، خهریبیێ ههست و سوزێن وی ههردهم ئازاراندیبنه، ئهڤێ ئازراندیێن ئهڤینا وی كریه شلق و رویبار، حهزژێ كرنا وی بویه دهریا و جوبار، پێلێن خهریبی و ژانێن خهما گهمیا ههست و هزرێن وی داگرتینه ژ رهحمێ، ژ ناسكیێ، ژ حهزژێ كرنێ...ئهڤێ چهندێ بوركانهكا ڤیانێ ل دهڤ دروست كریه، ئهڤ بوركانه هوریایه، بسهر كول و خهما داگریته، ئێش و ژان دگهل خوهدا رامالینه...ههست و ئاریانێن خراب، ههمی كرنه چاكی، كرنه حهزژێ كرن، كرینه لێبورین....بویه گهلێ كورد ناڤداریا لێبورین، رهحم و ڤیان دخودا ئاڤاكرینه، قێری ژیانا بههرایی و تژی حهزژێكرن بویه...! 4- ڤان پرسێن ل سهری و هندهكێن دی، ههل و مهرجێن دهرونی، شوینهواری، ژینگههی، جوگرافی، جیوپولهتیكی، جیوجڤاكناسی، جیوزانستی...بمهودا و پێرههێن مهزن و بهرفرهه ل دهڤ تاك و گهلێ كوردی، دروست و ئاڤهدانی كرنه، بوی ئاوایی...كورد راهاتنه، فێربوینه، مهزن بوینه، ژ كهربێ، ڤینێ دروست بكهن، ژ دوژمنكاریێ ههڤالدوستیێ دروست بكهن، كوشتن و مرنێ بكهنه ژیان و پێكڤهژیان، شكاندن و ههرفاندنێ بكهنه سهركهڤتن و سهرفرازی...ئهڤێ ژی مژارێن خوه یێن باش و خراب ههنه، یێن خراب(ناسكی و دلێنی و حهزژێكرنا كوردا...بویه چهك و مهتال بو نهیار و دوژمنان ههردهم دوربێ خو ل پشتا مه بدهن و پشكا ههری زورا جاران كورد بخهسارهتهك مهزن ژیاری و ههڤركیان دهربكهیتن و ببیتن یاریكهرهكێ دورایی...)، لێ بمن وهره تشتهكێ دیێ ههری بالكێش و چاك و مهبهست ئامێزی ژی ههیه، ئاوێن ژیانێ، دهرفهت و ژیانهوه و خوگرتن ژی ل دهڤ كوردا مشه كرینه، كوردا خو پێ راگرتیه، تهحهمولا نهخوشیان كریه...ئهڤان ژی ههم نڤش و زمان، ههم وهلات و بهاداری یهك دی، دایه كوردا، كورد بهێز و رامان ئێخستنه، تاكو خو ربگرن و بژین، ل سهر ئاخا خوه، كهدا خوه بكهن...ئهڤه ژی باشیهك ههری لائیق و ژینداریه بو كوردا، بویه دههبونا روحو و ڤیان و ناسكیا كوردان دا، ئهز خرابیێ نابینم...بهلكی باشیا وێ زورپێتره ژ خرابیێ، چونكی ههرهیچ نهبیتن..یا چووی چوو..لێ یامایی زوردتره، دهرفهتێن باش، سهربورێن باش، ئهقلداریا باش، هێزا باش، پێكڤهژیانا باش، شارهزاییا باش...بو گهلێ كورد باش زێده كریه، بیاڤهك و رێكهكا مهند و راست و روهون ل بهر مه، باش بخومالی ئاڤاكریه...بتنێ ئهو دمینیتن...بئهقلداری، بسهبرو بیرمهندی، ببین خودان رێك و بهرنامه و ل سهر پیادهكرنهكا باش كار و بهرنامهیێن خوه، باش كار بكهین و نهكهڤین و نهوهستین و بهردهوام بینن، دهرفهتا وهربگرین و هندا نهكهین..!! مایه بتنێ ببێژم(( كورد راسته عاتیفیه، ڤینداره، خودان لێبورینه، ناسكه و بههست و سوزه، روحا پێكڤهژیانێ زهحف ل دهڤ ههیه..))، لێ ئهڤه بنیاتهك و سهرگوزهشتهیهكێ زهنگینه و خراب نابینم...!!
هەڵمەت غەریب ھێشتا دیار نیە سیستەمی سیاسی ھەرێم چۆن ئەبێت و چوارچێوەکەی بەدڵی کێ ئەبێت ، ھێشتا شەری نوسینەوەی دەستور دەستی پێنەکردوە، کەچی تەواوی پرۆسەی سیاسی کوردستانی عێراق لەخاڵێکدا چەقی بەستووە کە ھەرگیز ناچێتە ھیچ ئەقڵێکی سەلیمەوە شەڕ کردن لەپێناویدا تا ئەوڕادەیە سەخت بێت، ئەویش جێگری سەرۆکە!! ئەو پۆستە بێ دەسەڵات وشکلیەیی ھەرێمی کوردستانی نزیک کردەوە لە لێکترازانێکی راستەقینەی تر و ئێستاش کۆی پرۆسەی سیاسی لە چوارچێوەیەکی چەقبەستودا ھێشتوەتەوە. شەڕی یەکێتی و گۆڕان لەسەر جێگر بۆ؟! ئەم جێگرە یاخود پۆستە چ سودێکی بۆ ئەم دوو ھێزە ھەیە ؟ تێروانینی ئەم دوو ھێزە دەربارەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی وەک خۆیەتی یان گۆراوە؟ ئایا یەکێتی شایستەی ئەوەیە ئەوەندە نازی ھەڵبگیرێت تا ڕازی بکرێت و بەشدار بێت لە پرۆسەی دروستکردنەوەی حکومەتی داھاتوودا؟ بەر لەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە ئەمەوێ ئەوە بڵێم پۆستی جێگر لە سیستەمی سیاسی پەرلەمانیدا پۆستیێکی بێ بایەخە لە رووی یاسایی و سیاسیەوە، چونکە لە حزوری ڕەئیسدا لە باشترین حاڵەتدا لە راوێژکارێک زیاتر بایەخی نیە، بە تایبەت لە ناوچەیەکی وەک ئیمەش ئەوەندە بایەخ بە راوێژ وشت نادرێت ،بۆیە لەوانەیە حزورێکی کارتۆنی ھەبێت یان توتی ئاسا تەنھا قسەی سەرۆک دووبارە بکاتەوە ، لە ناوچەی رۆژھەڵات بە گشتی جێگر لە سیستەمی پەرلەمانیدا جا چ جێگری سەرۆک وەزیران بێت یان جێگری ڕەئیس جێگەی سەرنج و بایەخ نیە نابێت لە خۆمان پرسیوە دوو جێگری سەرۆک وەزیران یان سەرۆک وڵاتی ناوچەکە ناویان جیە؟! پرسیارە جەوھەریەکە ئەوەیە جێگرێکی بێدەسەڵات لە ناو سیستەمێکی نا ڕوون و شێواوی سیاسی وەک ھەرێمدا چ سودێکی ھەیە بۆ بەرژەوەندی گشتی و چ خزمەتێکی پرۆسەی سیاسی و بەدامەزراوەیی کردنی دەوڵەت و دیموکراسی ئەکات؟ لە ڕاستیدا جێگر یاخود دامەزراوەی سەرۆکایەتی لە ڕابردوودا دوو ھێزی سیاسی کاریگەری وەک یەکیتی و گۆڕان زۆر رەخنەیان لێدەگرت و پرۆژەشیان ھەبوو بۆ لە قاوغدانی وتەنانەت گۆڕان بە زیادیشی ئەزانی خودی کاک نەوشیروانی رەحمەتیش باوەری وابوو کوردستان زۆری ماوە دامەزراوەی سەرۆکایەتی تێدا دروست بکرێت، کەچی ئێستا شەر لەسەر جێگر نەک دامەزراوەکە ئەکەن، بێگومان ئامانجی یەکێتی ڕوونە لە داواکردنی جێگر کە پەیوەندی ھەیە بە تەسفیەی کێشە ناوخۆیەکانی خۆیەوە و لە ڕێگەی داتاشینی پۆستێکی واوە حزبەکە تارادەیەک ئەپارێزێت لە لێکترازانێکی تر کە پێم وایە ئەم جارە بترازێت یەکێتی وەک حزب کۆتایی دێت، ھەرچیش تایبەت بێت بە گۆڕان ئامانجی لە جێگری سەرۆک ھەستانەوەی بزوتنەوەکەیە لەوشکستە سیاسیەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردووداتوشی بوو یاخود لە دوای کۆچی رەحمەتی کاک نەوشیروانەوە توشی بووە، واتە شەڕەکە ھیچ پەیوەندیەکی بەبەرژەوەندی گشتیەوە نیە نە بۆ گۆران نە بۆ یەکێتی، چونکە ئەوەی لەو دامەزراوەیەدا دەستیان ئەکەوێت زەحمەتە لەم کابینە نوێیەدا بەدی بێت بۆیان بەتایبەت لە حزوری کارەکتەرێکی نوێی وەک مەسرور بارزانی لە حوکمەتدا. سەرەڕای ئەوەی جێگر ھیج دەسەڵاتێکی فعلی نیە بە پێی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی ژمارە(۱)ساڵی ۲٠٠٥ ی ھەموارکراو، بەڵکو ئەوەی ھەیە بریتیە لە پێدانی دەسەڵات لە سەرۆکەوە بۆ جێگرەکەی بۆیە مراھەنەکردن لەسەر ئەمەش گرەوە لەسەر ئەسپی تۆپیوو کە یەکێتی و گۆران ئەیکەن لە حزوری پیاوێکی بەھیزی وەک نێچیرڤان بارزانی کە ھەردوو لایان ئەزموونیان ھەیە لەگەڵیدا، بۆیە من پێم وایە جێگر وەک نەبوو وایە بە پێی یاسا نەک واقع، تەسەوری من وایە نەک دوو جێگر بەڵکو جێگر زیادە و پێویستی بە دانانی جێگر نیە سەرۆک بە ھیچ شێوەیەک، چونکە ھەم بارگرانیەکی گەورەی ئابوری وئیداری دروست ئەکات لەسەر ھەرێم ھەم ھیچ سەربارخستنێکی نوێی بۆ پرۆسەی سیاسی وئیداری ھەرێم تیدا نیە، ئەمە سەرباری ئەوەی داتاشینی پۆست بۆ بەرژەوەندی کەس وحزب ئەبێتە عورفێکی سیاسی زۆر خراپ لەدامەزراوەکانی وڵاتدا بۆ ڕازیکردنی ئەو ھێزانەی دۆڕاون لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئامانجی رازی بوون بە بەشداری پرۆسەی سیاسیدا. سەرباری ئەوەی پێشینەیەکی خراپ دروست ئەکات لەزەمەنێکی دورتردا ھەرێم ئەکات بە غەریب وعەجیبترین جوگرافیای دنیا لەبەرێوەبردندا و سومعەی ھەرێم ئەوەندەی تر لەکەدار ئەکات. لەم ڕووە پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە وبەھێزدایە ئەویش لەنیوان ڕازیکردنی کۆمەڵێ سیاسی شکستخواردووی ھەرێم وسەررێخستنی دامەزراوەکان کامیان ھەڵدەبژێرێت وە گومانیشم لەوە نیە سەرکەوتنی پارتی لە ئیدارە دانی کوردستان لە چوار ساڵی ئایندەدا بەندە بە ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان و تێپەراندنی ئەم قۆناغە دابەشکاریەی کە ھەیە ، وە پێشم وایە یەکێتی ھیچی وای پێشکەشی پرۆسەکە نەکردووە تا بەوڕادەیە نازی ھەڵبگیرێت و ڕازی بکرێت وەک چۆن یەکێتی ھیچ حسابێکی بۆ کەس وحزبێک نەکرد لە یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی کۆماردا.
عەدنان عەلی دەستەی نەزاهەی كوردستان دەڵێت: لە ساڵی رابردوودا 275 ملیار دینار گەندەڵی لە هەرێم هەبووە, كە دەكاتە 230 ملیۆن دۆلار, بەڵام مەلا بەختیار ئاشكرایدەكات: لە ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی هەبووە, ئەو گەندەڵییەی مەلا بەختیار باسی دەكات سێ ئەوەندەو نیوی ئەو بڕەیە كە دەستەی نەزاهە رایگەیاندووە! هەموان دەزانین گەندەڵی لە هەموو سوچ و كەلەبەرێكی ئەم وڵاتەدا هەیەو هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق لە تۆپی ئەو وڵاتانەدایە كە گەندەڵی دایڕزاندووە, گەندەڵی چەند پرسێكی دووبارە بێت میدیا و هاونیشتمانیان بڕستییان زیاتر دەبێت بۆ ژماردن و ئاشكراكردنی. پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو بڕەی كە دەستەی نەزاهە رایگەیاندوە راستە یان ئەوەی مەلابەختیار؟! گومان لەوەدا نیە لە وڵاتێكدا كە دەسەڵاتداران بە بۆری و تانكەر شەو و رۆژ نەوت دەدزن و هەموو بازرگانیەكی ناشەرعی ئەكەن, ئاستی گەندەڵی ئەو بڕە بێت كە دەستەی نەزاهە ئاماژەی بۆ دەكات! باشە ئەی ئەو بڕەی مەلا بەختیار باسی دەكات ئەوە راستە؟ بێگومان ئەگەر وردبونەوەی زیاتر و جەمع و تەرحی ئەو داهاتەی دەڕژێتە ئەم وڵاتەوە بكرێت گومان لەو زانیارییانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتیش دەكرێت, بەڵام بەو دیوەیدا گەندەڵیەكە لە 800 ملیۆن دۆلار زیاتر بێت نەك كەمتر. دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچ كات خۆشیان بەدەزگاكانی چاودێری نایەت بەڵام بۆ جوانكردنی دیكۆری حكومدارێتیەكەیان دروستیان كردون و لە بارێكی تریشدا بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و تەنفیزكردنی ناڕەزایەتیەكان بەكاریان دەهێنن, ئەگەر وانیە بە عەقڵی كێدا دەچێت بەپرسی یەكێك لە حزبە دەسەڵاتدارەكان كە ئەم ماوەیەش لە ماڵی خۆی دانیشتووە زانیارییەكانی لەسەر گەندەڵی زۆر زیاتر بێت لە دامەزراوەیەك كە بەناو بۆ بەدواداچون و ئاشكراكردنی گەندەڵی دروستكراوە! پرسیار و گومان زۆرە لەسەر بون و ماهیەتی دەستەی نەزاهەی هەرێم و كۆی دەزگاكانی چاودێری و كارەكان و ئەو زانیارییانەی رادەگەیەنن, بەڵام نامەوێ درێژ دادڕی بكەم و لێرەدا كۆتایی پێ ئەهێنم. ئاشكرایە مەلا بەختیار كاتێك ئەم قسانە دەكات نیەگەرانەو لە ماڵی خۆی دانیشتووە, بێگومان ئەگەر نیگەران نەبوایە لە جیاتی باسكردنی گەندەڵی جارێكی تر حیكایەتی " سەركەوتنی حكومڕانی هەرێم"ی دەگێڕایەوە, جا بۆ بیرهێنانەوەتان ساڵی 2013 كە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچە لە هەرێمی كوردستان دەركەوت, مەلا بەختیار بە وتارێكی درێژ باسی دەرهێنانی پارەی ژێرزەمینەكانی كرد, ئێمەش ئەو كات لە KNN بڵاومانكردووەو كردمانە ماڵ بەسەر دەسەڵاتەوەو دواتریش بوبە كەرەستەیەكی باشی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی گۆڕان, بۆیە دەكرێت ئەم زانیارییانەشی لێوەربگیرێت و میدیا فۆكەسی بخاتەسەر و دەزگاكانی چاودێری و داواكاری گشتی ئەگەر راستەكەن با بەدواداچوون بۆ ئەم زانیارییانەی بەرپرسە باڵاكەی یەكێتی بكەن, ئەگەر راستیش ناكات رایكێشنە دادگا.
سەلام عەبدوڵڵا شەراكەتی راستەقینە تەنیا بە پێدانی پلەو پایەو پۆست لە وەزارەتەكان نایەتەدی، ئەمە زۆرجار لە ماوەی ئەم (27) ساڵەدا ئەزموون كراو و ئەو شەراكەتە راستەقینەیە نەهاتەدی، چونكە لایەنێكی گرنگی حكوومەتێكی بەهێزو سەركەوتوو و راستەقینە پێویستی بە پلەی یەكەم بە یەكپارچەیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستانە هەم بۆ پاراستنی هەرێم و هەم بۆ ڕێگری لە دووبەرەكی و، دوو ئیدارەیی، بۆیە تا ئەو كارە نەیەتە دی ئەوا نە هەرێمەكەمان پارێزراو دەبێت و نە بەرگەی خۆڕاگری حكوومەتەكەمان بەرامبەر هەڕەشەی دەرەكی دەگرێت، چونكە هەموو لایەكمان ئەو ڕاستییەمان دی كە هۆی سەرەكی لە دەستدانی لە سەدا پەنجای هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی هێزێكی یەكگرتووی پێشمەرگە بوو كە تەنها لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی وەرگرێت و تەنیاو تەنیا فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ بكات نەك فەرمانی حزبی جا لە هەر لایەكەوە بێت. بۆیە ئەم هەوڵەی ئێستا بە چڕوپڕی دەدرێ دەبێت لەلایەن پەرلەمان و حزبەكانەوە زۆر بە جدی كاری لەسەر بكرێ و هێزەكانی یەكەی حەفتاو هەشتا بەجۆرێك تێكەڵ بە یەكتری بكرێ كە هیچ پێشمەرگەیەك هەست نەكات كە ئەو چەكداری لایەكەو دەبێت فەرمان لە حزبەكەیەوە وەربگرێ و ئەم هێزە نوێیەش دەبێ بە كادری تازەو گەنجانی مەشقپێكراو بەپێی لایەنگری بۆ حزبێك لەو سوپایەدا قبوڵ نەكرێ، بەڵكو وەكو هاووڵاتییەكی هەرێم جا سەر بە هەر حزب و لایەنێك بێت ئەوا دەبێ لەو سوپا یەكگرتووەدا جێگیر بكرێت و بەهیچ شێوەیەك نەهێڵرێ لەنێو سوپادا باسی حزب و حزبایەتی بكرێ، بەڵكو تەنیا لەسەر نیشتمانپەروەری و بەرگری لە نیشتمانپەروەری بكرێ و هەست بەوە نەكات كە بۆ حزبێك و لایەنێك پەروەردە دەكرێ، بەمەش بەڕاستی سوپایەكی نیشتمانی و حكوومەتێكی راستەقینەی هاووڵاتییان دەستەبەر دەكرێت، بەهیوای ئەوەی پەرلەمان ئەم كارە پیرۆزە بكاتە سەرەكیترین كاری لەنێو پەرلەماندا.
عەبدوڵا ئەحمەد پارتیی دیموکراتی کوردستان تائێستا گرێ کوێرەکانی حکومەتەکەکەی بەردەم مەسروربارزانی بۆ ناکرێتەوەوتونای یەکاڵاکردنەوەی کێشەو کۆسپەکانی بەردەم ئەو حکومەتەی بڕیارە دروست بێت نیە و ناشبێت ،پارتی لە ناوەڕۆکدا لەدۆخێکدایە کە کەس خۆزگە بەحاڵی ناخوازێ لەلایەک لە عێراقدا تا ئەم چرکە ساتە گیرۆدەی دەستی ڕیفراندۆم و ئاکامەکانیەتی لە لایەن هێزە عێراقیەکانە وە بەمیانڕەو توندڕەوەوە ،پارتی خۆی باش دەزانێ ئەو هێزانە هەرکاتێک بیانەوێ ڕیفراندۆم وەک ئەجێندایەکی ئەو حیزبە بۆ پارچە پارچە بونی عێراق و داماڵینی جەستەی وڵاتەکەیان وەک کارتی فشار بەرامبەری بەکاری دەهێنن، لەناوخۆی هەرێمیشدا سەرەڕایی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی سی ئەیلولدا، بەڵام هەرگرێ و بەربەستیەکانی بەردەمی زۆرترن لەوەی کە بتوانێت وابەئاسانی و ڕاگوزەر حکومەت پێکبهێنێت،ئەگەر پارتی وا وێنای حزبەکانی دەرەوەی خۆی بکات کە لە نێوماڵی خۆیاندا شێواو شڵۆقبن ئەوابەرامبەر ئەو لەدروستکردنی حکومەتی هەرێمدا بەتایبەتی تر یەکێتی، پێدەچێت یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن ئەوەش بەڕوونی دیارە کەچەندین جار نەچوونە ژێر هەژموونی پارتیەوە لەدروستکردنی کابینەکەی مەسرور بارزانی و سەرئەنجام بەڕێکنەوتن لێی هاتنە دەرەوە،لەناوخۆی گۆڕانیش ئەگەر زۆرینەی ناو بازنەکە لەگەڵ چونە ناو حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بن ئەوا لەدەرەوەی ئەوبازنەیە هەواداری ناڕازیی و کۆدەنگی جەماوەری هەڵسوڕاوی ڕازی و ناڕازی زۆر لەوە زۆرترە کە دژ بەچونە ناو ئەو حکومەتەوەن ،پارتی لەوە دڵنیایە ئەگەر بۆنەچونە ناوحکومەت خێمەیەک لەوبەر ی گردی زەرگەتە هەڵدرێت ئەوا بەلێشاو لەگردی زەرگەتەو لەوماڵی ئەوهەڵسوڕاوانەوە کە لانیکەم دەساڵی تەمەنی خۆیان بەخشی بەگۆڕان خێمەکە دەکەنە شارێک خرۆشاو لە ڕازی و ناڕازی بایکۆتخوازانی گۆڕان ،کەتەواویان دژی چوونە ناو حکومەتن کەئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسروشتی ئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕانەوە هەیە جیاوازلەهەموو حزبەکانی تر چونکە پێکهاتەی گۆڕان زیاتر پێکهاتەیەکی ناڕازیی و ئۆ پۆزسیۆنیە، لەوەی دەسەڵات خوازبێت ،پێچەوانەی ئەوەیە کەئێستا بەشێک لەسەرکردایەتیەکەیی و هەندێک پەڕلەمانتارانی بانگەشەی بۆ دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەرلەسەر ئاستی عێراق لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە بەزۆرینەی پەرلەمانی ،لەگەڵ ئەو غوبنە سیاسیەیی توشی بووە لەهەمانکاتدا لە گرێی سەرۆکۆماردا بەجۆرێک دەژی کەوەک نەخۆشێک دێتە ناونمایشی سیاسیەوە،نەخۆشێک کەتوانای سیاسیەکانی لەچەند جوغزێکی بچوک و سەیرو سەمەرەدا کۆکردۆتەوە وەک ڕێگەگرتن لەهاتنی سەرۆک کۆمار بۆهەولێرو،ناونەهێنانی لەمیدیا فەرمیەکانیدا وەک سەرۆک کۆمارێکی هەڵبژێردراوی سەرئەرزی واقیع،سەیرە حزبێکی تەمەن حەفتاو سێ ساڵەی خاوەن ئەزموون وپێشینەی سیاسی کە لەڕابردوودا لەگەڵ خوێنڕێژترین و دیکتاتۆرترین سەرۆکەکانی عێراق گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی کردووە ،کەچی ئەمڕۆ بەگرێیەکی نەفسی وە نەتوانێ مامەڵەی سیاسی لەگەڵ سەرۆک کۆمارێکدا بکات کە خۆی پشکی زۆرتری لەهەموو پارتەکوردییەکان زۆرترە لەوپەرلەمانەی کەمتمانەیان داوەبە بەرهەم صاڵح وەک سەرۆک کۆمار،ئەم لۆژیکی ترس و گرێ دەرونیەیی پارتی بەرامبەر سەرۆک کۆمار سەرچاوەکەی هەرشتێک بێت ،سەرئەنجام بۆ پارتی وبۆ خودی سەرۆکەکەی جگە لە ناڕێکی و دورکەوتنەوەو ترازانی ماڵی کوردی پێناچێت هیچ دەسکەوتێکی تری بەدواوە بێت،پارتی ساڵەهایە دروشمی یەک ڕیزی یەکخستنی ماڵی کوردبەگوێی هەوادارانی کوردایەتیدا دەدات،نەدەبوو بەم شێوەیەیی ئێستا خۆی ببێتە سەرچاوەی ئەم لێکترازان شێواوییە،چ مەنتقێکی سیاسی لەوەدایە تۆ هەولێر و بەغدا بکەیتە خاڵی بە یەکگەیشتنی نێوان سیاسەتی نێو باڵە جیاوازەکانی شیعە وشیعە ، سوننە و سوننە،کوردو هەردوو لایان ، بەڵام تەواوی توانا میدیایی سیاسیەکانی خۆت بەکار بهێنێت بۆ دژایەتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار کەبەدەست کوردەوەیە،لانیکەم خودی سەرۆک کۆمار لەڕابردوودالەزۆر پرس لەزۆر کێشەی سیاسیدا وەک هاوبەش بووە لەگەڵتان و ئاشنان بەمێژوی یەکترو نەخشەڕێی سیاسی یەکتر پارتی چی دەچێنێ و چی دەدورێتەوە پارتی لەلایەک دەیەوێ لە ڕای گشتیدا وەک ئەندازیاری نەخشەڕێی یەکڕیزی دەرکەوێ،لەسەر هەمان ڕێ لەئەرزیی واقیعدا هەوڵی تێکدانی ئارامی ماڵی کوردی دەدات دەیەوێ ناکۆکیەکاکیەکانی نێوانی گۆڕان و یەکێتی لەسەرمێزی گفتگۆ دانێ،کۆمەڵی ئیسلامی بەحەوت کورسی و بزوتنەوەی ئیسلامی بێ کورسی لە یەک چواچێوەی سیاسیدا پیشانبدات،سۆسیالست لەگوڵەخانەوە مانۆڕبکات و یەکگرتوو پارچە پارچەبکات و سۆرانی بادینیەکانی لە دونیابینی سیاسی یەکتری داببڕێ ، ئەم گوتارانەی پارتی ئێستا ئاڕاستەی شەقامی سیاسی دەکات ، دەرخەری ئەوەن کە پارتی ئێستا لەسەر شانۆی سیاسی لە جیاتی یەکڕیزی خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ناکۆکیەکیە کەسەرئەنجام بەزیانی خۆی دەشکێتەوە. لەبەغداپارتی بەئێستاشەوە بە دژایەتی سەرۆک کۆمار جارێکی تر ئەوەی کە بانگەشەی بۆدەکرد بۆ یەکڕیزی لای هێزە عێراقیەکان وە ک دەوەن بەئاش دەردەکەوێ،لەمەشدا پارتی متمانەی ئەو دروشمە قەبانەی کەلەعێراقی سەردەمی عەبادیدابەرزی کردبۆوە لای تەواوی عێراقیەکان وەک دروشمی بەتاڵ و بێناوەڕۆک وێنادەکرێ و وەک حزبی بێ پلان و بێ ستراتیژ لە مەلعەبی سیاسی عێراقیدا گوزارشتی لێدەکرێت،کەواتە پارتی نابێت لەئێستادا وەک هێزێک کەجومگەکانی پەڕلەمانێکی بێ ئەرزش کەخۆی لەبناغەوە ئەودامەزراوەیەیی بەدەرکردنی یوسف محەمەد بێبایەخ و بێناوەڕۆک کرد لاف و گەزافی دیموکراسیەت و زۆرینە لێبدات ،چونکە پێش هەمووکەس خەڵک گومانی زۆری هەیەلەسەر پەڕلەمان دامەزراوەی پەڕلەمانی هەررێم بەجۆرێک هەرسێ حزبەکە پارتی و گۆڕان و یەكێتی بەشەرم و پەراوێزەوە خۆیان ئەدەن لە گفتگۆی وەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان،پارتی لەڕابردوودا کارێکی بەسەر پەڕلەماندا هێناوە کە بەڕێوبەرایەتی گشتیەک لە وەزارەتەکانی وەبەرهێنان و دارایی زۆر زیاتر جێگەی بەیاخی حزبە بەشداربوەکان بێت وەک لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان،ئەرێ بەڕاست پارتی چی دەچنێتەوە؟پارتی دەیەوێ چۆ ن خۆی لەم هەموو عوقدە نەفسیانە قوتاربکات کە نەک هەر خۆی گیرۆدەیە پێوەی بەڵکو ڕەنگی داوەتەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمدا،ئەرێ بەڕاست ئەم حزبە بەشی ئەوەی خوێندەوارو خاوەن دنیابینی تیانیە لانیکەم ئەم وێنانە پیشانی سەرکردایەتی سەرۆکی حزبەکەیان بدەن و بڵێن چارەسەری ئەم گرێی حزبی وکەسیانە نەکەن هەرێمەکەش بەرەو هەڵدێر دەبەن