بورهان حاجی سلێمان . لەسەردەمی حوكمی بەعسی لەناوچوو، بەو ژنانەی كە لە ئۆرگانەكانی ئەو حیزبە كاریان دەكرد دەوترا (رفیقات) بەواتای خانمە هەڤاڵەكان كە دواتر سەدام حوسێن نازناوی (ماجدات)ـی پێبەخشین كە ئەمیان واتای خانمە شكۆدارەكان دێت. ئەو دوو زاراوەیە لەسەر ئاستی گەلانی عێراق بەتەنزەوە باس دەكراو بەچاوی سووكەوە تەماشای ئەو ژنانە دەكرا، خۆ ئەگەر پیاوانی رژێم تەنها بە نۆكەرو پیاوی رژێم ناوبرابان، ئەوە بۆ ئەو (ماجدات)ـانە لەوە زیاتر دەوترا، چونكە سەرەڕای سیفەتی نۆكەری، بە داوێن پیسیش ناودەبران، خودی زاراوەكەش بۆ تەواوی مێینە بەدڕەوشتەكان بەكاردەهێنرا. لەدوای راپەڕینەوە لە هەرێمی كوردستان و دوای پرۆسەی ئازادیش لە تەواوی عێراق، ئەو دیدە بۆ بوونی ژن لە كایەی حیزبی كاڵ بووەوە، ژنی سفورو عەباو لەچك لەسەرو تەنانەت دەمامكداریش لەناو حیزبە ئایینی و عیلمانی و شیوعی و نەتەوەییەكان بەدەركەوتن، بەتایبەتی لە كوردستان بەشداری ژنانی تێكۆشەری شاخ و خەباتگێڕی رێكخستنەكانی ناوشارو خاتونی بنەماڵەی ناسراو لە كۆمەڵگەی كوردی و خاوەن بڕوانامەی باڵا، ئەو وێنە سلبییەیان سەبارەت بە بەشداری مێینە لە كاری سیاسی و حیزبی كاڵكردەوە، بەڵام دیارە شەڕی ناشەریفانەی داڵانەكانی سیاسەت و كەلاوەكانی حیزب، ناهێڵن حاڵەتە تەندروستەكان بەردەوامییان هەبێت، لە كۆمەڵگەیەكیشدا كە هیچ ركابەرێتییەكی هزری و مەبدەئی تێدانەماوە دواجار سوتاندنی سیاسی و سكانداڵەكان دەبنەوە ئەڵتەرناتیفی هزر بۆ شكاندنەوەی بەرانبەر، هەمیشەش ژن ناسكترین و سەرنجڕاكێشترین قوربانی ئەو گەمانەن، چونكە ئێستا چەمكی دزو گەندەڵ و خائین و تۆمەتباركردنی كەسێك بەم چەمكانە، ئەوەندە رۆتین بوونە نیو ئەوەندەی وێنەیەكی رووتی مێینەیەك بەتایبەتی ناودار بێت یان گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێكسی دەنگدانەوەی نابێت. ئەوەی چەند رۆژی رابردوو لە ناو نەوەی نوێ روویدا یەكەمین حاڵەت نەبوو، چ لەسەر ئاستی كوردستان چ لەسەر ئاستی عێراق، چونكە پێشتر حاڵەتی لەوجۆرە زۆر بوو بەتایبەتی بۆ ئابڕووبردن و شكاندنەوەی كاندیدە مێینەكان لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا، بەڵام ئەوەی نەوەی نوێ پرسەكەی گەیاندە تەقینەوە كە پێویستە لەسەری رابوەستین، بەتایبەتی ناوەندێكی سیاسی كە ناوی نەوەی نوێی لەخۆی ناوەو تەمەنیشی نەگەیشتۆتە ساڵێك، كەچی دێت بە عەقڵیەتی حیزبەكانی سەدەی رابردوو و دەزگا موخابەرایەتیەكانی دەوڵەتە پۆلیسییەكان یەكەمین كاری دروستكردنی كەیسی سێكسی بێت بۆ ئەندامەكانی خۆی. گێڕانەوەی متمانە بەناوەندی سیاسی كارێكی ئێجگار قورسە، چونكە ئیتر هەر مێینەیەك دەبێت پێشوەخت قوربانی بە هەموو شتێك بدات و بەر لەبیركردنەوە لەچوونە نێو گۆڕەپانی سیاسەت و حیزبایەتی كردن، خۆی بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەبكات، لێرەدا لەغیابی بەهاكاندا دەبێت قانون كار بۆ گێڕانەی ئەو متمانەیە بكات و بەیاسای توند پێش بەو دیاردەیە بگیرێت، بەڵام خودی ناوەندی قانونیش لەو شێوە ئیبتزازكردنە بەدەرنەبوونەو پێشتر بوونەتە قوربانی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەو نموونەكەشمان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بینیوە! كەواتە لەمەشیان دەبێَت لە ئەی رەقیبەوە دەستپێبكەین!
پەیڕەو ئەنوەر ئەوەی ئێمە هەستی پێدەکەین و لەناویدا دەژین کۆ دەسەڵاتێکن کە فەڵسەفەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەمێژووی خۆیدا، لەتەمەن و رابردووی خۆیدا بەرهەمیهێناوە. دەسەڵات هەم هێزە و هەمیش مەعریفە! (فۆکۆ) زیاتر دەسەڵات وەک کارخانەیەک بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە وێنا دەکات. لەڕاستیدا دەسەڵات وەک دەزگا، نۆرم و رێسا و هێز هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکان بەیەکەوە دەلکێنێت، هەر لە دەسەڵاتی یاسادانان و داڕشتنی یاساوە تا دەگاتە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دادوەری، راگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم جوڵە میکانیکییەی دەسەڵات و جۆرەکانی کۆ دامەزراوەیەکی رەق و خاوەن زمانی کۆمەڵایەتی و وێنەی کۆمەڵایەتی تایبەتن؛ ئەوەی جارێکی توانای بازدان و خۆ زاڵکردن و هەژموون و تێکشکاندنی رێساکانی نێو ئەو دەسەڵات و زمانی بیرۆکراتیەتی ئەم دەزگایانەی هەیە لە دونیای ئێمەدا "دەسەڵاتی سێکس"، دەسەڵاتی چێژ و بەخشینەوەی مۆدێلە جیاوازەکانی چێژی جەستەیە بە ئەکتەرەکانی نێو دەزگا و دەسەڵاتەکان. لەڕاستیدا "سێکس" وەک سەرچاوەی چێژ لە دونیابینی ئێمە، مێنتاڵ و وێنەی رۆژانەی ئێمە، لەناو ئامێری بیرۆکراتیەت و جوڵە سیاسییەکانی ئێمەدا وەک دەزگا و کەرتێکی تایبەت و ئۆتۆنۆم دەردەکەوێت و قسەدەکات. نوێنەرایەتی دەسەڵاتێکی تەواو سەربەخۆ و زاڵ بەسەر کۆ سیسمی ئێمەدا دەکات. دوانەی دەسەڵات و سێکس دوانەیەکی تەواو بەیەکداچوو و ئاڵۆزن لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەڵام دەسەڵاتی سێکس هەم زاڵتر و هەمیش فشار و جوڵەکانی بەهێزتر و کاریگرترە!
د.محمد علی یەکەم: کەریم شەریف قەرەچەتانی: تەلەبەی خۆم کراوە بەسەرۆکی بەشەکەم! دەبو ئەم قسەیە بومەلەرزەیەک بوایە بۆ ھەمو دامەزراوەی خوێندنی باڵا‌و زانکۆی سلێمانی، بەڵام وەک ھەمو حەقیقە تاڵەکانی تر، بێ کاریگەری تێپەڕی ! خۆسەپاندنی حیزب بەسەر زانکۆکان‌دا بەردەوامە. دوەم: بارزانی لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی ھەولێر، لەڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣، ھەڕەشەی کرد کە یەک چرکەی تر چاوەڕێ ناکەن! بەڵام ئەمڕۆ ٢٠١٩/٤/٢٧ یەو حکومەتیش پێکنەھاتوە! دەبێت چرکە لای بارزانی چەندرێژ بێت؟ بەڕاست پێشانگای کتێب پێویستە ئەھلی کتێب بیکاتەوەو وتەی ھەبێت یان سەرۆکی حیزبێک و لەم بۆنە کلتوریەدا، ھەڕەشە بکات؟! سێیەم: ئەرێ بەڕاست لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم چ پەیوەندیەکی بە ڤیستیڤاڵی ڕەنگەکانەوە ھەیە؟ ئایا ئەم لیژنەیە لە ھەمو ئەو ناعەدالەتی و ئیھانەیەی بەرامبەر بەرژوەندی گشتی دەکرێت، لەکوێیە؟! یان لەوھەمو کوشتنە بەناھەق و قوربانیانەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ھەڵوێستی نیە؟! چوارەم: ئەندام پەرلەمان پارێزپەندی (حەسانەی ھەیە )، بەڵام عەقڵیەتی نوێی ئەمنی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت، بڕیاریانداوە لە شوێنی کارەکەی خۆیان بیانپشکنن! لەھەموی کارەساتتر، کاندیدە زۆر بڵێیەکانی کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ورتەیان لێوەنایەت! لەم ھەرێمەدا، تەنھا ئەندامانی خێزانە سیاسییە حوکمڕانەکان حەسانەیان ھەیە. پێنجەم: یەکێتی لەڕابردودا: تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەیە، بەڵام ئێستا: تەنها بڕگەیەک بۆ یاسایەکە زیاد بکەن بۆئەوەی جێگرێکمان هەبێت. ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێ، یەک زنجیرە درۆی گەورە و ماکیاڤیلەتێکی ساسیی بێمانایە. شەشەم: کاندید بۆ سەرۆکی کابینەی داھاتوی حکومەتی ھەرێم ئامۆژگاری بەرپرسانی عێراق دەکات کەداھات زۆرە، بەڵام خراپ ئیدارەدانی ھەیە ! ئەم جورئەتی لەخۆڕازیبون و غرورە وەھمیەش، نمونەی دەگمەنە! باشە ٢٨ ساڵە کێ ئیدارەی کوردستان ئەدات؟ ئەمان خۆیان یان کەسانێک لە مەریخەوە ھاتوون؟ حەوتەم: کوێستان محمد: زیادکردنی جێگری دوەم بۆ سەرۆکی ھەرێم، بارگرانیە بۆ بودجەی ھەرێم! زەحمەت نەبێت سەرۆکی ھەرێم و جێگری یەکەمی بۆ بارگرانی نین؟ ئەوە ساڵ و نیوێکە ئەم دامەزراوەیە نەماوەو دەسەڵاتەکانی دابەشکراوە، چ کاروبارێکی ھەرێم پەکی کەوتوە؟! ئەمە لەکاتێکدایە گۆڕان خۆی داهێنانێکی هاوشێوەی کردوەو بەناوی چاکسازییەوە یاریدەرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت زیادکردوە، هەموشمان ئەو ڕاستیە دەزانین کەچاکسازی بەم یاریدەدەرە ناکرێ و جگە لەبەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەم پۆستەش هیچ جێگەیەک ناگرێت. ھێزێک کە ستراتیژەکەی بووە دۆزینەوەی پۆست بۆ کەسە نزیەکانی جەماعەتی سەرەوە، بەم دەردەی گردەکەی گۆڕان (نەک بزوتنەوەی گۆڕان) دەچێت. ھەشتەم: جوڵانەوەی نەوەی نوێ داھێنەرو ناتەقلیدی بو لە داھێنانی دزێوترین جۆری ھەڕەشەکردن لە ئەندامەکانی. لەم فەزیحە سیاسیی و رەگەزیەدا، ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و یەکێتی پەرلەمانتارن و داواکاری گشتی لەکوێن؟! ژەھرو ڤایرۆسی حیزبایەتی ھەمو کایەکانی ناشرینکردوە! نۆیەم: میللەتی سودان بەیەکێک لەمیللەتە ھەرە ھەژارەکانی دونیا ئەژمار دەکرێت. بەڵام عمر بەشیر خاوەنی ١٣٠ ملیۆن دۆلاربوە (یەک ملیۆن و سێسەدھەزار دەفتەر دۆلار)! سەیرلەوەدایە، ئیسلامی سیاسی بەگشتی نەسیحەتیان ئەوەیە کە ئەم ژیانە ھیچ نیەو پێویستە گرنگی نەدەین بەلەزەتەکانی، بەڵام زۆربەی ھەرەزۆریان ڕێک بە پێچەوانەی ئەم نەسیحەتە ھەرزانەی خۆیانەوە ڕەفتاردەکەن!
هەندرێن شێخ ڕاغب ئەگەر پەرلەمان ئۆپۆزسیۆنی تێدا نەبێت، دایبخەن و ناوێکی دیکە لەم بینایە بنێن. سیستەمی حوکمڕانی پەرلەمانی و دامەزراوەیی بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت. لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان خاوەن کورسی کەم و پاڵپشتی کەمن، یەکێک لە گرنگترین رەگەزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان کە بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئێستا بەشداری حوکمڕانی دەکات. تەنھا جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتوی ئیسلامییە کە خاوەنی ١٣ کورسین دەیانەوێت بلۆکی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان بن. بەڵام نەوەی نوێ گوتارێکی زۆر راشکاوانە و رون و بەر جەستەی ھەیە کە رێک و رەوان خۆی بە بەدیلی دەسەڵات دەزانێت و دەزانێت چی دەوێت و چی دەڵێت. ئەم پۆلە گەنجە توانیان دەنگی بەرچاو بێنن و دوو فراکسیۆنی پەرلەمانیان ھەیە. من مافی ئەوەم نیە بەھیچ شێوەیەک باس لەدیوی ناوەوەی جوڵانەوەکە بکەم، چونکە نە کادیرو نە ئەندامی ئەم جوڵانەوەیەم. بەڵام وەک ھاونیشتمانیەک سەد دەر سەد مافی قسەکردنم لەسەر وڵاتەکەم و دەسەڵات و حوکمڕانیەکەم ھەیە کە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی منەوە. ئەوەی ئێستا بەرامبەر نەوەی نوێ دەکرێت، بۆ خستن و کەوتن و لاوازکردنیەتی. پرۆسەیەکە پلان بۆ داڕێژراوە. ئەم گەنجە خوێندەوار و پاک و خاوەن ئیرادانە، کەوتونەتە ناو تەڵەیەکی ناشیرینی سیاسیەوە، کە دەیانەوێت بە دژایەتی کردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە سەری جوڵانەوەکە ببڕن. کردەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەھەرێمی کوردستان کێشەی گەورەی تێکەوتووە، کە یەکێک لە کێشەکانی پەرتەوازەیی و خراپی پەیوەندییانە، من ئێستاش لەم سیحرە تێناگەم بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ ناکۆکن. بۆچی گۆڕان ھێندە بۆچونی خراپە لەسەر نەوەی نوێ؟ ئایا جوڵانەوەکە بۆ بەئامانج گرتنی پێگەو دەنگی ئەوانە؟ گونجاو نیە ئەو ھێزانەی دەرەوەی دەسەڵات پەیوەندیان ھێندە خراپ بێت، رای جیاواز‌و بۆچونی جیاواز شتێکەو دوژمنایەتی شتێکی دیکەیە؟ حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەبێت بەگرنگیەوە سەیری ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن، چونکە پارسەنگی مانەوەو بەھێزبوونی حوکمڕانی، یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ھەبونی ئۆپۆزسیۆنە. ئەگەر پێتان وایە نەوەی نوێ کردەی ئۆپۆزسیۆن نازانێت مومارەسە بکات، ئەوا دەرھاویشتەی دەسەڵاتداریەتی خۆتانە، کە ھەر ئەوەی لێ بەرھەم دێت. کادیرانو دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەبێت بزانن لەدوای روداوەکەی سماقوڵی، جوڵانەوەکەیان فشاری دروست کردووە، جاددەو رێگاوبانەکان وێران و رێگای مەرگ و چاڵ و چۆڵ بوون. کەس بەلایان دا نەدەھات، دوای ئەوەی شاسوار گوتی چاکی دەکەم، بە ملیار دینار تەرخان کرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان و ھەرزووش سماقوڵیان چاک کرد؟ کەواتە مانای وایە جوڵانەوەکە توانیویەتی ھێزی فشار بێت بۆ سەر دەسەڵات. بۆیە ناشێ بەدەستی خۆتان سەری جوڵانەوەکەی خۆتان ببڕن. بۆچونم وایە کێشەکانی ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ زۆر گەورە نین، کێشەی کەرکوک و ریفراندۆم و کەپکی حەمەد ئاغا‌و گومرگ و موچە و پێک‌ھێنانی حکومەت نیە، تاوەکو ھەڵوێستی بەمجۆرە توندە لە سەرۆک و بزوتنەوەکە ھەڵبگرن. ئاسایە حزبە دەسەڵاتدارەکان کێشەیان ھەبێت، چونکە گیرۆدەی ململانێی مێژوویی و حوکمڕانی و داھات و شێوەی دەسەڵاتداریەتین. بەڵام سروشتی نیە نەوەی نوێ خاوەنی کێشەی گەورە بێت، بەڵام دەتوانێت خاوەنی دەستکەوتی گەورە بێت، ئەگەر یەکگرتوو، خاوەن ئیرادەو براو تەبا بن. ئەو تۆمەتانەی لەبارەی گرتەی سێکسی و دەنگ و رەنگ تۆمار کردن بڵاوکرایەوە، دەخوازێت نەوەی نوێ زۆر توند لەسەر ئەم بابەتە بێتە مەیدان، بەداخەوە بەرامبەر ھەمومان خەریکی گەمەی قێزەونی لەم جۆرەن، کەم ھێز‌و لایەن و کەسایەتی ماوە سەدان بوختان‌و سیناریۆی قێزەونی لەمجۆرەی بۆ دروست نەکرابێت. دەبێت کردەوەی لەم جۆرە لە کوردستان بنەبڕ بکرێت‌و ئەوانەی سیناریۆی وا دەدارێژن کوڕی ئەم کۆمەڵگایە نین‌و دوژمنی ھەرە سەرسەختی کورد‌و کوردستانن. بەڵێ بۆ ھەبونی ئۆپۆزسیۆن..بەڵێ بۆ ئاشتی نیشتمانی‌و کۆتایی ھێنان بە سیناریۆی قێزەون.
د. زافر عانی چەندینجار لە چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانییەكانمدا باسم لەوەكردووە, پێویستە عێراق لە كۆتاییدا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ململانێی نێوان ئەمریكاو عێراق یەكلابكاتەوەو دەبێت بڕیاربدات كە لە پشت كام بەرەیانەوە دەبێت؟، لە ئێستاوە ئیتر نابێت بڵێت كە رێز لە پابەندبوونەكانی بەرامبەر واشنتۆن دەگرێت‌و لە هەمان كاتیش‌دا بڵێت پابەندی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران نابێت، ئەم هەڵوێستە ناڕوونە وادەكات زیانی زۆر بەر بەرژەوەندییەكانی عێراق بكەوێت، هەتا ئەگەری ئەوەش دەبێت هەردوو لایەنەكە بەیەكەوە لەدەستبدات. جیاوازییەكی گەورە لە نێوان بێلایەنییو موراوەغەكردندا هەیە، بێلایەنی ئەوەیە هەڵوێستی لایەنگیریت بۆ هیچ لایەنێك نەبێت لە پرسێكدا كە كاریگەری بۆسەرت نابێت و هیچ زیانێكی بۆت لێناكەوێتەوە، بەڵام ئەگەر بێلایەنی قورساییت دەخاتەسەرشان، ئەوكاتە دانایی نییە ئەو هەڵوێستەت هەبێت، چونكە لە كۆتاییدا بێ ویستی خۆت دەتكاتە لایەنێكی ململانێكە. هیچ كەس نكوڵی لە ئاستی هەژمونی ئێران لە عێراقدا ناكات، هەتا هەژمونی ئەو گروپە چەكدارانەی كە پەیوەندییان بە وەلفی فەقیهەوە هەیەو وەلائیان بۆی هەیە!! ئەم گروپانە لە توانایاندایە كە هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، ئەگەر عێراق رێگایەكی نادۆستانە لەگەڵ ئێران بگرێتەبەر، هەروەك چۆن بڕیاردان لە پابەندبوون بە سزاكانی ئەمریكاوە زۆر قورس دەبێت بۆمان، بەهۆی پێویستیمان بە غازی ئێران‌و بازرگانی لەگەڵیدا، بەڵام كێ دەڵێت دەوڵەتان هەندێكجار پێویستیان بە بڕیارگەلێكی قورس نیە؟ بەڵكو لە بنچینەدا سەركردە مێژووییەكان ئەوانەن كە پەنا بۆ بڕیاری زۆر قورس دەبەن كە دەزانن لە بەرژەوەندی دەوڵەتو هاوڵاتیانیاندایە. بڕیاریدان بە پشتگیریكردنی ئێران‌و رەتكردنەوەی سزاكان، بڕیارە زۆر قورسەكەیە، چونكە دەوڵەتی عێراق دەخاتە ناو بازنەی سزاكانی ئەمریكاوەو نامەوێت وردەكاریی ئەو زیانانە باسبكەم كە بەر عێراق دەكەون، چونكە ئەوە بەسە كە یەدەگی پارەو مامەڵەی نێودەوڵەتیمان هەمووی بە دۆلاری ئەمریكییەو ئابوری عێراق هەمووی پشت بە هەنارەی نەوت دەبەستێت‌و زۆر پاشەكشە دەكات ئەگەر سزاكان بمانگرێتەوە، جگە لەدەستدانی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان لە بواری قەلاچۆكردنی تیرۆردا، كاتێك واشنتۆن لە پێشەوەی دەستپێشكەرانەوەیەو عێراقیش هەتائێستا لە تیرۆر رزگاری نەبووە. بە قەناعەتی خۆم، دەتوانین بڕیاری سەربەخۆی خۆمان بدەین بە قایلبون بە سزاكانی ئەمریكا، بەڵام مەرجی ئەوە بۆ ئەمریكییەكان دابنێن كە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن لە قەرەبووكردنەوەی عێراق بۆ ئەو زیانانەی كە لێی دەكەون بەهۆی جێبەجێكردنی سزاكانەوە، بە تایبەتی كارەبا, هەروەها پێویستە جێگرەوەی خێرا‌و گەرەنتیكراومان بۆ بدۆزنەوە لە سعودیە یان قەتەر یان وڵاتێكی تر, بە جۆرێك كە هاوڵاتی زیانی پێنەگات و حكومەتیش رووبەڕووی لەرزین نەبێتەوە بە قۆزتنەوەی نەهامەتیەكانی هاوڵاتیان. چونە پاڵ ئێران، قبوڵكردنی بەردەوامی هەژمونی ئێرانە لە عێراقدا لە رێگەی میلیشیاكانییەوە، هەروەها لەدەستدانی سەربەخۆییەتی بە تەواوەتی، ئەگەر وا سەیری پرسەكە بكەین بەوەی سزاكان هەلێكن بۆ رزگاربوونمان لە هەژمونی ئێران‌و پتەوتربوونی سەربەخۆیی دەوڵەت, ئەو كاتە بڕیاربەدەستان د‌رك بەوە دەكەن قبوڵكردنی مەرجدانی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران بڕیارە نمونەییەكەیە.
گوڵاڵە سدیق یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی بانک کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بازرگانی هەناردە و هاوردەوە هەیە. ئیعتماد نوسراوێکی دەرچوە لەو بانکەی ئیعتمادەکەی لێ داواکراوە لەسەر داوای یەکێک لە عەمیلەکانی بانک کە کاری هێنان (هاوردە) بکات لەدەرەوەی وڵات، تێدا بانک بەڵێن دەدات کە پارەی کاڵاکە بدات بە فرۆشیار، یان دەسەڵات دەدات بە بانکێک بەپێدانی پارەی کاڵاکە بە لایەنی سودمەند (فرۆشیار) لەو وڵاتەی کە کاڵاکەی هەناردە کردوە، وە پێویستە هەمو سیفات و بڕی کاڵاکە لە ئیعتمادەکە بنوسرێت لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی کڕیار و فرۆشیار. ئیعتماد بەیەکێک لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان دادەنرێت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەکی لە بواری هەناردە و هاوردە، کە لەڕێگەی بانکەوە ئەنجام دەدرێت کەدڵنیایی تەواو دەدرێت بەفرۆشیار بۆ بەدەستگەشتنی پارەکەی بەشێوەیەکی پارێزراو. ئیعتماد متمانەیەکی تەواو دەدات بە کڕیار و فرۆشیار، چونکە فرۆشیار دڵنیایە کە نرخی ئەو کاڵایەی کە فرۆشتویەتی بەتەواوەتی وەردەگرێت کاتێک کە کڕیار کاڵاکەی بەدەست گەشت. وە لەهەمان کاتدا کڕیاریش دڵنیایە کە بانک پارەی کاڵاکە نادات هەتا هەمو ئەو مەرجانەی لەسەری ڕێکەوتون لەگەڵ فرۆشیار سەبارەت بەکاڵاکە پێویستە لەکاڵاکەدا هەبێت( واتە ئەگەر کاڵایەک بەدەست کڕیار بگات کە مەرجەکانی تێدا نەبێت کە لەسەرەتاوە لەسەری ڕێکەوتون، ئەوا بانک پارەکە نادات بە فرۆشیار). لایەنەکانی ئیعتماد ١ـ کڕیار(کەسی هاوردەکەر): ئەو کەسەیە کە داوای کردنەوەی ئیعتماد دەکات لەو بانکەی هەژمار بانکی تێدا هەیە، واتە گرێبەستێک لەنێوان کڕیار و بانکەکەی دەکرێت بۆ کردنەوەی ئیعتماد، وە هەمو ئەو مەرج و سیفەتانە لە ئیعتمادەکەدا دەنوسرێت کە کڕیار داوای دەکات لە فرۆشیار. ٢ـ بانکی نێردەر: ئەو بانکەیە کە کڕیار هەژماری تێدا هەیە و کڕیار داوای ئیعتمادەکە دەکات، لەپاش ئەوەی کڕیار داواکارییەکەی پێشکەش بە بانکەکە کرد، بانک دەستدەکات بە دراسەکردنی داواکارییەکە، وە ئەگەر بانک ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئیعتمادەکە، دوبارە ئیعتمادەکە دەدرێتەوە بە کڕیارەکە هەتا ڕەزامەند بێت(چونکە حاڵەت هەیە کڕیار بە مەرجی بانکەکە ڕازی نابێت و ئیعتمادەکە فەشەل دەهێنێت)، لەدوای ڕەزامەندی بانک و کڕیار و واژۆکردنیان لەسەر ئیعتمادەکە، ئیعتمادەکە دەنێردرێت بۆ ئەو بانکەی کە فرۆشیارەکە لە وڵاتی خۆی هەژماری بانکی هەیە. بانک ئەم خزمەتگوزارییە بەرامبەر بڕێک لە عمولەی بانکی بۆ کەسی هاوردەکەر جێبەجێ دەکات. ٣ـ بانکی وەرگر: ئەو بانکەیە کە نامەی ئیعتمادەکەی لەلایەن بانکی نێردەرەوە پێدەگات، لەپاش گەشتنی نامەی ئیعتمادەکە لەلایەن بانکی نێردەر، ئەم بانکە (بانکی هاوردە) هەڵدەسێت بەئاگادارکردنەوەی لایەنی سودمەند (فرۆشیار)، وە ئەم بانکە پشتگیری خۆی دەردەبڕێت بۆ پشتیوانی کردن لە ئیعتمادەکە، هەرکاتێک پارەکە لەبانکی نێردەرەوە هات بۆ بانکی وەرگر ئەوا دەخرێتە سەر ژمارە بانکی فرۆشیارەکە بەرامبەر بڕێک لە عمولەی بانکی. ٤ـ فرۆشیار (کەسی هەناردەکەر): ئەو کەسە یان کۆمپانیا یان لایەنەیە کە ئیعتمادەکە لەبەرژەوەندی کراوە، پێویستە پاش بەدەست گەشتنی ئیعتمادەکە لەڕێگەی بانکی وڵاتەکەی خۆیەوە، هەستێت بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی لە ئیعتمادەکەدا هەیە، لەو کاتەی کەبۆی دانراوە لە ئیعتمادەکە. جۆرەکانی ئیعتماد لەڕوی هێزی بانکییەوە لەلایەن بانکی وەرگرەوە (فرۆشیار): ١ـ ئەو جۆرەی ئیعتمادەی توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە: ئەم ئیعتمادانە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە یان گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەبێ ناردنی هیچ ئاگادارییەک بۆ فرۆشیار. ئەم جۆرە زۆر بەکەمی بەکاردەهێنرێت چونکە زۆر بەکەمی قبوڵ دەکرێت لەلایەن فرۆشیارەوە چونکە دەبێتە هۆی زەرەر و مەترسی بۆیان(واتە ڕیسکی زۆرە). ئەم ئیعتیمادە هەندێک دەستکراوەیی دەدات بەکڕیار بەوەی دەتوانێت پاشەکشە بکات لەکڕینی کاڵاکە، یان مەرجەکان بگۆڕێت، یان مەرجی تازە دابنێت لەهەرکاتێک بیەوێت بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕەزامەندی فرۆشیار. ٢ـ ئیعتمادی بنەبڕ( قەتعی): واتە ئەو ئیعتمادەی کەناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە، یان گۆڕانکاری تێدا بکرێت. تەنها لەکاتێکدا گۆڕانکاری دەکرێت کە ڕەزامەندی هەمو لایەنەکانی لەسەر بێت، وەک کڕیار و فرۆشیار و هەردوو بانکەکە. جۆرەکانی ئیعتماد لەڕوی هێزی بانکییەوە لەلایەن بانکی نێردەر (کڕیار): ١ـ ئیعتمادی پشتگیری نەکراوە: ئەم ئیعتمادانە بانک بەڵێنی پارەکە نادات بە فرۆشیار لەپارەی خۆی لەبەرژەوەندی کڕیار. واتە هەر لەکاتی کردنەوەی ئیعتمادەکە، پێویستە کڕیار پارەی تەواوی لە هەژمارەکەی هەبێت، هەرکاتێک کاڵاکە بەهەمان سیفات و بڕ گەشت کە لە ئیعتمادەکە هاتوە و کڕیار دڵنیابویەوە لە کواڵیتی کاڵا هاوردەکە، بانکی نێردەر پارەکە حەواڵەی بانکی وەرگر دەکات بۆئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانکی فرۆشیار. لێرەدا بانک تەنها ڕۆڵی نێوەندگیرێک دەبینێت لەنێوان کڕیار و فرۆشیارەوە، چونکە ناردنە دەرەوەی بڕێک پارەی زۆر تەنها دەبێت لەڕێی بانکەوە بێت، بۆئەوەی نەچێتە خانەی سپیکردنەوەی پارە. ٢ـ ئیعتمادی پشتگیری کراو: لەکاتی ناردنی نامەی ئیعتمادەکە لەلایەن بانکی نێردەرەوە، بانکەکە هەڵدەسێت بەناردنی بەڵێن نامەیەک بۆ بانکی وەرگر، تێدا بانکی نێردەر بەڵێنی پێدانی پارەکە بەبانکی وەرگر دەدات لەکات و ساتی خۆیدا ئەگەر هاتو کەسی هاوردەکەر نەیتوانی لەکاتی دیاریکراودا پارەکە بدات. واتە بانکەکە دڵنیایی تەواو دەدات بەبانکی وەرگر لەڕوی پابەندبونی داراییەوە.
چیا عەباس ژمارەیەک بەرپرس و کادیر و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی پشکیان لەدروستبونی گۆڕان و دواتریش لە گەورەبونیدا هەبو. ئەم گروپانە چەند خەسڵەتێکی هاوبەشیان هەبو: بۆ پرسە رەواکانی میللەتەکەیان کەسانی تێکۆشەر و خاوەن قوربانی بون و لەبواری فکردا بەگشتی لەفەلەکی فرە ئاراستە ناکۆکەکانی چەپی ئەو سەردەمەدا گیرسابونەوە. لێرەدا ناشێت ئاماژە نەکەم بەوەی کە بەرنامەی سەرەتایی یەکێتی، بەکۆمەڵەشەوە، زۆر نزیک و لێکچو بو لە گەڵ بەرنامەی چەپخوازی ناسیۆنالیزمی عەرەبی، ئەویش الاتحاد الاشتراکی العربی خوالێخۆشبو جمال عبد الناصر. خوێندنەوەی مێژو و وردەکاری ئەو بەرنامەیە ئەوەمان بۆ رون دەکاتەوە. سەرەرای ئەوەی ئەو گروپانە لە سەردەمی یەکێتیبوندا لە سایەی گرێبەستێکی رێکخراوەیی لەرزۆک و ناجێگیری نێوانیان و لە غیابی گرێبەستێکی فکری دیاری چەسپاو خەباتێکی سەخت و بەردەوامیان بەرێکردوە، بەڵام بە درێژایی ئەو سەردەمە لە گەڵ یەکتردا لە ململانێدا بون و دوچاری لەتبون و لێکترازان و تەنانەت شەری یەکتریش بون. زۆربەی ئەم گروپانە لەدوای راپەرین لە ژێر کاریگەری ئەقڵیەتی شاخ، ئیرسی فکری و سیاسی دێرینیان و مەغروریان کەوتنە رکابەریکردنی هەر کەس و فکر و هێزێک کە ئەشهەدوبیلای ئەوانی نەدەچریەوە. ئەم هەڵوێست و رەفتارانە هۆکارێکی گرنگی تێکچونی دۆخی نێو ماڵی کورد و حزبەکەیان و شەری ناوخۆ و لەتکردنی خاك و زمان و پێشمەرگە بون. کاتێک پلە و پۆست و پارە جومگەکانی سیاسەت و حوکمرانیان چەور کرد بەشێکی بەرچاوی ئەم تاقمانە زۆر زیاتر لە شایستەی خۆیان سودمەند بون، لە لیتاوی گەندەڵیدا گیرسانەوە و پێشێلکاری یاسا و بەها جوانەکانی کۆمەڵگای کوردەواری بون. کاتێک دەنگی نارەزایی خەڵکیان بیست هەوڵیان دا بە ئاوی ریفۆرمی ناو یەکێتی خۆیان بشۆرن، کاتێکیش گەیشتنە ئەو قەناعەتەی پێگە و مەنزلیان لە ناو یەکێتی رویان لە داکشانە ئەو حزبەیان جێهێشت، بە دروستبونی گۆڕان دەستنوێژیان گرت و شایەتمانی چاکسازیان راگەیاند. ئەوانەی لەسەرەتاوە سەر بەکۆمەڵە بون ( زۆرینەی ئەوانە بون هاتنە ناو گۆڕان) میراتەکانی سەردەمی کۆمەڵەبون و خەباتکردنیان بە هەمو جیاوازیەکان، ململانێ شەخسیەکان و ناکۆکیە فکری و سیاسیەکانی نێوانیان، کە وەک قەتماغەیەکی ئەستوری تۆزی گەشتێکی درێژ لێیان نیشتبو، لە سایەی ناسنامەی مێژو و نیەتێکی تەم و مژاوی بۆ ریفۆرم گواستیاننەوە ناو گۆڕان. سەرەرای چەند جیاوازیەکی بچوک بەڵام هزر و فکری زۆربەی ئەم گروپە دێرینانە، ئێستاشی لە گەڵدا بێت، هەر لە فەلەکی ناسیۆنالیزمدا دەسورێنەوە، مام جلال بە چەپکە گوڵ ناوزەدی کردوە. گرێدانی ناسیۆنالیزم بە هزری گۆڕانەوە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و سەختە، هۆکاری بنەرەتیش دەگەرێتەوە بۆ ئەو راستیەی گۆڕان پێشئەوەی حزب یاخود رێکخراوێکی سیاسی بێت باوەر و هزرێکی بەرفراوان و قوڵە کە بە رێگەی جەماوەری و مەدەنی کار بۆ ریفۆرمی حوکمرانی و سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتی دەکات، هێز و دینامیکی گۆڕان لە مرونەتی رێکخراوەیی و متمانەی جەماوەری و پێداگری لە پرەنسیپەکانیەوە سەرچاوە دەکەن. لەم پرۆسەیەدا خستنەگەری ئەرێنی ئەزمونەکانی مێژو دەتوانێت تەوژمێک بە پرسی گۆرانکاری بدات، بەڵام کاتێک ئەو مێژوە بکرێتە ئاوێنە گەورەکەی گۆڕانبون و گۆرانکاری، کاتێک ئەقڵیەتی رێکخراوەیی هەرەمی و ناوەندیەتی دەسەڵات کە زادەی هزری ناسیۆنالیزمن زاڵ بکرێن، کاتێک مێژو بکرێتە پاساوی داپۆشینی گەندەڵی و لادان و گوناح، چونکە ناکرێت ناسیۆنالیزم خەتابار و ناشرین بکرێت، کاتێک دۆستایەتی و تەکەتولگەری و یاسا و رێساکانی بنەماڵەیی کە چەمکە زەقەکانی ناسیۆنالیزمن لە باشور شوێن بە پرەنسیپەکانی گۆڕان شڵۆق بکەن، ئەوا بێگومان ئەو دیاردانە دەبنە سەرسەخترین لەمپەر و رێگر لە خودی پرۆسەی گۆرانکاری و پرسی گۆرانبون. ئەم پارادۆکسە نالەبارانە لە دوای وەفاتی کاک نەوشیروان لە ناو گۆڕاندا بەرجەستەبون، نەک تەنها هەناوی گۆڕانیان بە گرژی تەنیوە بەڵکو قەدەری بزوتنەوەکەشیان نادیار کردوە. گۆمی شڵەقاوی فکری، نارۆشنی دیدگا بۆ پرسی گۆڕان، زاڵبونی ئەقڵیەتی بەبنەماڵەییکردن و هزرێکی گوێرایەڵی ناسیۆنالیزمی کلاسیکی بەسەرچو و دوای وەفاتی کاک نەوشیروان غیابی کاریزما و سەرکردەی بریاردەر لاسەنگیەکی زەق، تێکشکاندنی هزری رەسەنی گۆڕان، لادان و بەرجەستەکردنی میکافیلزمێکی زەقیان لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەرهەم هێناوە. هەرچۆنێک بێت ئەو گروپە تێکۆشەرە دێرینە رۆڵی بەرچاویان لە چەسپاندن و گەشەکردنی پێگەی جەماوەری گۆڕان هەبو. ئەوان لە مێژوی خەباتی شاخدا لە ناچاریەوە راهاتبون خەبات و سیاسەت لە سایەی بارۆمێتری سیاسی و ئەمنی سنورەکانی گۆرەپانی خەباتیان لە باشور لە گەڵ هێزەکانی تری کوردستان و بەغدا و تەهران و شام و ئەنقەرەدا پێرەوبکەن. ئەگەرچی ئەمە قەدەرێکی نەخوازیار بوە، بەڵام نەدەبو لە دوای راپەرینەوە بەو خەستیەی جاران ئەو بوارە فراوانە بەو ناچاریە بدەن، دەکرا عەقڵ و پانتایی سیاسی و فکری خۆیان لەو داوە بێ رەحمە قورتار بکەن. ئەم واقیعە تەنها رەنگدانەوەی بەسەر سیاسەتکردن و مامەڵەکردن لە گەڵ هێز و وڵاتانی ناوچەکەدا نەبوە بەڵكو چەمکی عەقلیانیەتی کلاسیکی، شادەماری بزافە ناسیۆنالیزمە رزگاریخوازەکانی سەدەی رابوردو، مۆتۆربە و خەستتر کردۆتەوە، ئاکامەکەشی لەم سەردەمەدا گۆرانکاری، دەستپێشخەری و چەسپاندنی واقیعی نوێ ئەگەر ئیفلیجیش نەکرابن لە سەر پشتی کیسەڵ گیرساونەتەوە. خولەکانی شەری ناوخۆ، ٣١ ی ئاب، رێکەوتنی ستراتیژی، شکستهێنان بە پرۆسەی ریفراندۆم، ١٦ی ئۆکتۆبەر و کەنارگیری و گوێرایەڵی سەرانی گۆڕان بۆ ئەمری واقیع شایەتحاڵی ئەو راستیەن کە ناسیۆنالیزمی کوردی تا ئەم چرکەیەش بەدەستیەوە دەناڵێنێت. بەتایبەت گۆڕان کە بەتەنیشت پاشەکشەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا و لە دەستدانی متمانەی زۆربەی جەماوەرەکەی، خاوەنی هێزی چەکدار و پارە و پەیوەندی دەرەکی بەرفراوانیش نیە، دەسەڵاتدارەکانی دەیانەوێت لە سایەی دەستگرتن بەو چەمکە سواوە و خۆحەشاردان لە پشتیەوە بە پاساوێکی وەهمی چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیەوە، شکستەکانیان پەردەپۆش بکەن، ئێستاش لەو باوەرەدان پەنابردن بۆ مێژو و ناسیۆنالیزم وەک جاران فریایان دەکەون. پرۆسەی جێگۆرکێ و گواستنەوەی خەون و فکر و هزری گروپێکی شۆرشگیری چەپخوازی سەردەمی خەباتی نهێنی و شاخ بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانی سەردەمی کاری مەدەنی و سیاسەت و پەرڵەمان و دیبلۆماسیەت و جیهانگیری زۆر بە چەقبەستویی و قیرچسمەیی و گرژی و بەرتەسکی بەرێوەچوە و دەچێت، چونکە ئەو گروپانە لەو پرۆسەیەدا بێجگە لە پشتئەستور بونیان بە مێژو شتێکی نوێیان نەهێناوەتە ناو کایەی فکری و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە. وێرای ئەوەی ئەو مێژوە سەرمایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی مەزنە و خەڵک رێزی لێدەگرێت، بەڵام کەرەستەکانی گۆڕان هەم نوێن و زۆر لەو مێژوەش چرو پر و قوڵترن. بێگومان نمونەکانی شکست و لەناوچونی ناسیۆنالیزمی عەرەبی کلاسیکی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی سەلماندیان کاتێک ئەو دو بەرەیە بەرەنگاری یەکتر دەبنەوە بێگومان لە دوا مەتافدا خواست و ئیرادەی گۆڕانکاری سەرکەوتو دەبن، دوا نمونەکانیش لە جەزائیر و سودان بینران. بەشێکی بەرچاوی تێکۆشەرە دێرینەکانی ناو گۆڕان نە ویستویانە و نە توانیشیویانە هێڵیکی رۆشن نێوان ئەو مێژوە و گۆرانبون بکێشن. ئەم تێکەڵاوبونە جار هەبوە سودی کاتی بۆ گۆران هەبوە، بەڵام بەگشتی ناسنامەی گۆڕانی خستۆتە بەر رەحمەتی هزری ناسیۆنالیزمەوە. گەر سەرانی گۆڕان بیانەوێت لاسایی هێزی بنەرەتی کلاسیکی ناسیۆنالیزمی کوردی کە پارتیە بکەن زۆر بە هەڵەدا چون، چونکە پێکهاتەی رێکخراوەیی و سیاسی و پێگەی پارتی لە کوردستان و ناوچەکە و دنیادا بە مێژوی خەباتی حزبەکە و لە سایەی رابەرایەتیەکی تۆکمە و بە رێگایەکی درێژی پر پێچ و پەنا و شکست و سەرکەوتندا بەدەست هێنراون، بەگشتی سەرانی پارتی ئەوەندە ترسیان لە مێژو نەبوە بۆیە دەستکراوەتر بون، پارتی سەرکەوتوش بوە رێژەیەکی چەسپاوی جەماوەری بۆ خۆی مسۆگەر بکات. بەرنامەی گۆڕان و پێکهاتەکەشی رێگە بەو کارانە نادەن و جەماوەرەکەشی ئەهلی ئەو مسۆگەرکردنە نین. لەو باوەرەدام پێویست ناکات ئەزمونی یەکێتی، تایبەت دوای خولەکانی شەری ناوخۆ، بە یادی بەرپرسانی گۆڕاندا بهێنمەوە، چونکە ئەو سەردمە خۆشیان خاوەن ماڵ بون. هەڵسوراوە چەقبەستوەکان لە دوای وەفاتی کاک نەوشیروان کەوتنەوە چرینەوەی بۆچون و فکرە بەسەرچوەکان، کە کۆێ گشتی خۆ حەشاردانە لە پشت پەردەی ناسیۆنالیزمەوە لە سەر حسابی هزری گۆڕان، لەو پرۆسەیەشدا هەزار و یەک پاساو بۆ سیاسەتە چەوتەکانی ئێستایان دەهێننەوە، قەڵەم بەدەستەکانی عەرشیان بۆ ئەو بۆچونە نەزۆکە خستۆتە گەر بۆ چەواشەکردنی خەڵک و جەماوەری گۆڕان و وەستانەوەی بێ ویژدانانە بەرامبەر بە دەنگە زوڵاڵە نارەزاکانی ناو گۆڕان، بەتایبەت لە کوردستان و ئاراستەی پرۆگۆڕان لە دەرەوە کە بەهێزترین گروپی نارەزایە کە خۆی بە باشی رێکخستوە و دید و بۆچونەکانی بۆ هەمو بەیان کردوە کە مەبەستی سەرەکی لێیان چاکسازی نێو ماڵی گۆڕان و بوژاندنەوەی رۆحی رەسەنی گۆڕانە. ئێستا لە پرسی حوکمرانیدا، بە تەنیشت لیککردن بۆ پۆست و دەسکەوتی شەخسی و ئیمتیازات، هاوکاتیش نیەتێکی باش لە ناو هەڵسوراوان بەدی دەکرێت کە ئومێدێکیان لە سەر حوکمرانی بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی نێو ماڵی گۆڕان هەڵچنیوە، با چاوەروان بین بزانین پەنابردن بۆ هزری ناسیۆنالیزمی چەقبەستو و ملکەچکردن بۆ واقیعێکی دژوار گۆڕان بە کوێ دەگەیەنێت !
مه‌ریوان وریا قانع و ئاراس فه‌تاح نەوەی نوێ تازه‌ترین ھێزی ئۆپۆزیسیۆنی ناو کایەی سیاسیی ھەرێمە كه بەر لە هه‌موو شتێك زاده‌ی سایكۆلۆژیا و خولیای شه‌خسیی ملیۆنێر و سه‌رمایه‌دارێكی ناڕوون و دووڕوخسارە. ناڕوون و دووڕوخسار به‌و مانایه‌ی گه‌رچی پڕۆژه ئابوورییه‌كانی و بوونی به ملیۆنێرێكی گەنج و گه‌وره، جێگای مشومڕی گه‌وره و به‌دگومانیی بوون لای خه‌ڵكێكی زۆر، بەڵام خستنه‌گه‌ڕی بەشێک لە سەرمایه‌كه‌ی و دامەزراندنی ئیمپراتۆرییه‌ته میدیاییه‌كه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی دروستكردنی حیزبێكی سیاسیی نوێ‌دا، ڕووداوێکی تازەی ناو کایەی سیاسیی ئێمە بوو. ئەم ھێزە تازەیە خاوەنی گوتارێکی سیاسیی رادیكاڵ و ”بوێرانە“بوو بەرامبەر بەو دەسەڵاتدارێتییەی لە ھەرێمدا دروستکراوە و ھەر ئەم گوتاری ”بوێریی“ەش بوو، بووە جێگای سه‌رسامیی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگده‌ران له دواھەمین دوو هه‌ڵبژاردندا. ده‌نگده‌رانێك كه هه‌م له‌ده‌سه‌ڵات و له ئۆپۆزیسیۆن نائومێدبوون، هه‌م سه‌رسامبوون بەم ”بوێریی“ە و ھەم ھەڵگری خه‌ونی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و خۆشگوزه‌رانییەک بوون كه ئایدیاڵ و نموونە باڵاکایەن خودی شاسوار عه‌بدولواحید بوو. نەوەی نوێ لە ساتی دروستبوونیەوە خۆی وه‌ك بۆمبێكی سیاسیی قۆناغی دوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نماییشده‌كردوە و بانگه‌شه‌ی ئەلتەرناتیڤێکی دووسەرەشی ده‌كرد. ھەم ئەلتەرناتیڤی حوکمڕانیی دوو ھێزە باڵادەستەکەی ھەرێم و ھەم ئەلتەرناتیڤی ئەو ھێزە ئۆپۆزیسیۆنانەی كه ”بوێریی“ سیاسی‌یان نه‌ماوه. بەم ڕۆحییەت و وێناکردنە تایبەتەشەوە، لە پاڵ ئەو وێنەشدا کە لەسەرەوە کێشامان، بەشداریی له ھەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا کرد. یەکەم سەرنج بکرێت لەسەر ئەم بەشداریکردنە دەریببڕین ئەوەیە کە ئەم ھێزە سیاسییە تازەیە ئەو قورسایی و ھێز و قەبارەیەی نەبوو، کە بۆ نموونە بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ دا نیشانی‌دا. بکەرە سیاسییە سەرەکییەکانی ناو ئەم ھێزەش ھەڵگری ئەو کاریزما تایبەتە نەبوون کە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ھەبوون. شاسوار خۆی و نه‌وه‌ی نوێی وه‌ك تاقه سیاسیی و تاقە ھێزێکی سیاسیی وێناده‌كرد، كه مێژوویه‌كی پاك و بێگه‌ردی هه‌یه و له‌وانی تر ناچێت، چونكه هه‌موو هێزه‌كانی تر، به‌زمانی خۆیان، ته‌قلیدیین و له هه‌ناوی حیزبه‌كانی تره‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه. به‌ڵام گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای پێكهات و كه‌سایه‌تییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه بكه‌ین، وێنه‌یه‌كی تر ده‌بینین. بەشێکی بەرچاوی ناوە دیارەکانی ناو ئەم ھێزە یان لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە ھاتوون، یان لەناو ئەو ماشێنە میدیاییەوە کە لە ھەرێمدا ھەبووە و کاریکردوە. کەسانێکن بە مانای نوێ، نوێ نین و سەر بەو نوخبە سیاسیی و فەرھەنگە میدیاییەن کە لە دونیای دوای ڕاپه‌ڕین و دوای نائومێدبوونی سیاسیی له ئۆپۆزیسیۆن، دروستبوون. جگە لەمە ھەم ھەڵگریی ئەو کولتورە سیاسیی و ئەو میکانیزمە ئابورییانەن کە لە ھەمان دونیادا دروستبووە. بۆ ئەوەی زیاتر لەم ھێزە، یان لە ھەر ھێزێکی سیاسیی تر لە ھەرێمدا بگەین، پێویستە لانیکەم لە سێ ڕەھەندی سەرەکیی بڕوانین. یەکەمیان ئەو گوتاره سیاسییانەیە کە ئەم ھێزە ھەڵیگرتوە. دووھەمیان پێكهاتی ڕێكخراوه‌یی ئەو ھێزەیە. سێھەمیان ئەو پەیوەندییەیە کە ئەو ھێزە بە کایەی ئابورییەوە گرێیدەدات. بەبۆچونی ئێمە گوتارە سیاسییەکانی نەوەی نوێ نموونەیەکی تەواو ڕوونی ئەو جۆرە گوتارەیە کە لە ئەدەبیاتی سیاسیی‌دا بە پۆپۆلیزم ناونراوە. یەکێک لەڕەگەزە ھەرە بنه‌ڕه‌تیی و گرنگەکانی پۆپۆلیزم، لە ھەموو مۆدێله‌كانیدا، بریتییە لە سادەیی و سەتحیبوونی گوتاره سیاسییەکەی و وێناکرنێکی زۆر ساکاری کێشە ئاڵۆزەکان، ئینجا پێشنیارکردنی کۆمەڵێک ڕەچەتەی سیاسیی ساكاره بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە ئاڵۆز و کەڵەکەبووانە کە حوکمڕانییەکی خراپ دروستیان دەکات. ئامانجی ژمارە یەکی ھێزە پۆپۆلیستەکان دەستکارییکردن و گۆڕینی نوخبه‌ی حوکمڕانە به نوخبه‌كه‌ی خۆیان، نەک دەستکاریکردنی ئەو واقیعەی کە ئەو کێشانەی دروستکردوە، داڕشتنەوەی دەزگاکانی و ھێنانەکایەی فۆرمێکی نوێ لە پراکتیک و کردەی سیاسیی و پێداچوونەوەیەکی ھەمەلایەن بە پەیوەندیی نێوان کایەی سیاسیی و کایەکانی تر، بەتایبەتی پەیوەندیی ئەم کایەیە بە کایەی میدیا و کایەی ئابورییەوە. ھێزە پۆپۆلیستەکان دەیانەوێت بەھەر نرخێک بگەنە ترۆپكی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك ده‌ستكارییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن. ئەوەی پێویستە لێرەدا جیاکارییەکی سەرەتایی تیادا بکەین، جیاکردنەوەی ”خەونی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی مێژوویی“ە لە ”ڕەچەتەی سیاسیی سادە“. ھێزە پۆپۆلیستەکان ھەڵگری خەونێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی مێژوویی نین کە ھێزەکانی ئەو خەونە و ڕەگوڕیشەکانی لەناو ئەو واقیعە کۆمەڵایەتیی و مێژووییەدا بێت کە لەناویدا ئامادەن. ھاوکات عەقڵانییەتێکی سیاسیی حیساب بۆکراویش ئاراستەیان ناکات، بەڵکو ھەڵگری ”ڕەچەتەیه‌کی سیاسیی“ سادەن کە نەک تەنھا دژ بە ھەموو عەقڵانییەتێکی سیاسییە، بەڵکو تەواو ناکۆکیشە بە ھێز و توانا مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو ئەو واقیعە. بەم مانایە گوتاری پۆپۆلیستیی لەباتی ئەوەی واقیع بناسێت و ئەگەری گۆڕانکاریی لەناویدا بدۆزێتەوە و گەورەبکات، لەسەر نەفیکردنێکی تەواوی ئەو واقیعە کاردەکات. ئامرازی سەرەکیی ئەم نەفیکردنەش جگە لە پێشنیارکردنی ڕەچەتەیەکی سیاسیی ئاسان، شتێکی دیکە نییە. گوتارەکانی نەوەی نوێ سەر بەم شێوازەن لە ڕەچەتەی پۆپۆلیستی و چاره‌سه‌ری ساده بۆ كێشه ئاڵۆز و گه‌وره‌كانی دونیای دوای ڕاپه‌ڕین. ھەرچی مۆدێلی رێكخراوه‌یی هێزە پۆپۆلیستییه‌كانە، مۆدێلێکی هه‌ره‌مییه و دیارده‌یه‌كی تاكسه‌رۆكیی ئاراستەیدەکات. هه‌موو هیوا و گوتار و تواناكانیشی له‌سه‌ر له‌باقه‌ت و كارامه‌یی و كاریزمای ئەو تاکە سه‌رۆكە به‌نده. له‌ناو بزوتنه‌وه پۆپۆلیستییەکاندا كه‌سی دووهه‌م و سێهه‌م بوونی نییه، چ جای سەرکردایەتییەکی دەستەجەمعیی و دروستبوون و دەرکەوتنی کەسایەتی سیاسیی تازە. بۆیه له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به كه‌وتنی سه‌رۆكەکە، به‌بێزاربوون و بێتاقەتبوونی، یان بە مردنی، سەرجەمی بزوتنەوەکە و گوتارەکانیشی دەمرێت، یان تووشی شەلەلێکی سیاسیی ھەمەلایەن دەبێت تاڕادەی كۆتاییھاتنی خودی جوڵانه‌وه‌كه. بزوتنه‌وه پۆپۆلیستییه تاكسه‌رۆكه‌كان ئه‌و مۆدێله‌ن له بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی كه یەک سەرۆک به‌تاقی ته‌نها ئاراسته‌ی كۆی سیاسه‌ت و گوتار و ئابووریی و هه‌یكه‌لی ڕێكخراوه‌یی جوڵانه‌وه‌كه ده‌كات. نەوەی نوێش مۆدێلێكی ئه‌م ڕه‌وته‌یه كه له جیهانی سیاسه‌تدا نموونه‌ی كه‌م نییه. نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك هێزیكی سیاسیی نوێی ناو كایه‌ی سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، یه‌كه‌م رێكخراوه كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكه‌وه دروستده‌كرێت و ھەم خۆیشی سه‌ركردایه‌تی و ئاراستەی دەکات. گه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی تری ھەرێم پاش گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات گۆڕابن بۆ كۆمپانیایه‌كی سیاسیی، ئه‌وا نه‌وه‌ی نوێ ھێزێکە لە کۆمپانیایەکی ئابورییەوە گۆڕاوە بۆ ھێزێکی سیاسیی. لە ھەردوو دۆخەکەدا پەیوەندییەکی تەواو ناتەندروست لەنێوان سیاسەت و ئابورییدا دروستبووە. لە دۆخی یەکەمیاندا سیاسەت دەبێتە ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئابوریی، لە دۆخی دووھەمیشیاندا ئابوریی دەبێتە ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سیاسیی. لە ھەردووکیشیاندا سیاسەت لەوەدەکەوێت کردە و بڕیاری پێکەوەیی و دەستەجەمعیی بێت بۆ دروستکردنی ”ژیانێکی ھاوبەش“ بەلانی ھەرەکەمی کێشە و گرفت و ململانێوە. سەرۆکی نەوەی نوێ سه‌رمایه‌دارێكه له‌ناو ئابوورییه پڕ گەندەڵیی و تاریکییه‌كه‌ی دونیای دوای ڕاپەڕینی هه‌رێمی كوردستاندا بوو به‌ملیۆنێر. ئەوەی ئەمی لە ملیۆنێرەکانی ناو ئەو دونیایە جیاکردەوە سەرفکردنی بڕێكی سه‌رمایه‌کەی بوو له دروستکردنی ده‌زگایه‌كی میدیاییدا كه ماوه‌یه‌ك رۆڵێكی به‌رچاوی له نیشاندانی پێشێلكردنی مافەکانی مرۆڤ و خراپەکارییه‌كانی سیسته‌می حوكمڕانیی لە ھەرێمدا گێڕا. NRT وەک دەزگایەکی میدیایی، گرنگییەکی مێژوویی تایبەتی لەناو ئەو ئیمپراتۆریەتە میدیاییە شەخسیی و حیزبیی و ئاراستەکراوەدا ھەیە کە دوو ئەرکی سەرکییان ھەیە: یەکەمیان، فرۆشتنی حیزب و بنەماڵە سوڵتانییەکانە بە نرخی فریشتە و فریادڕەسێکی مێژوویی بە کۆمەڵگای ئێمە. دووھەمیان تێکدان و شێواندنی ھۆشیاریی مرۆڤی ئێمە و بەناسیاسیی و ناڕەخنەییکردنی ئەو ھۆشیارییە. NRT لەدوای دروستبوونی نەوەی نوێوە وەک ھێزێکی سیاسیی، وەک زۆرێک لە تەلەفیزیۆنە حیزبییەکانی تر، بووە بە ئامرازی پڕوپاگەندەکردن بۆ نەوەی نوێ بەگشتیی و بۆ سەرۆکەکەی بە تایبەتی. خاوەندارێتی سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ میدیای NRT وایکردوە گوتاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی نوێ، به‌فیگه‌ر و قسه‌كانی شاسواردا بناسرێنه‌وه. قسه‌كانی شاسواریش دووبارەکردنەوەیەکی زۆر سادەی ئه‌و گوتارانه‌یە كه پێشتر له كایه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی‌دا بە شێوەیەکی سیستماتیکیتر و عه‌قڵانیتر هه‌بوون. لەماوەیەکی کەمدا ھەم نەوەی نوێ وەک ڕێکخراو و ھەم NRT وەک دەزگایەکی میدیایی، بوون بە حیزب و میدیای تاكسه‌رۆك. نەوەی نوێ لە ئێستادا رێكخراوێكه كه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆماندۆئاسا ھەم رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و ھەم ئابوورییه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خۆیدایه و ھەم میدیاكه‌شی ھی خۆیەتیی. ئه‌م مۆدێله له حیزبایه‌تی مانای ئه‌وه‌یه كه ئابووریی و میدیا و ئیدارە و سیاسەتی رێكخراوه‌كه به‌ریمۆت كۆنترۆڵی ده‌ستی سەرۆكەکەیەوه به‌نده. بەشێکی زۆری ئەوانەشی لەناو بزوتنەوەکەدا کاردەکەن، یان به‌گرێبه‌ست له ده‌زگاكانیدا کارمەندن، یان فەرمانبەر و مووچەخۆری سەرۆکی ڕێکخراوەکەن كه به خۆبه‌خش ناودێڕكراون. زۆری پێنه‌چوو وێنه ڕاستەقینەکەی نه‌وه‌ی نوێ و شاسواری سەرۆکی بۆ ڕووبه‌ری گشتیی ئاشكرابوو. شاسوار رێكخراوێكی هه‌ره‌میی دامه‌زراند كه خۆی كه‌سی یه‌كه‌م و کەسی كۆتایی و بڕیارده‌ری ناو ڕێكخراوه‌كه‌یه. ده‌زگای میدیایی رێكخراوه‌كه شه‌خسی خۆی ئاراسته‌ی ده‌كات، زمان و گوتاره‌كانی جوڵانەوه‌كه خۆی دیاریده‌كات و هه‌رچی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌شه كه ناوی ناون خۆبه‌خش، جگه له كارمه‌ندێك كه به‌گرێبه‌ست كاری بۆ ده‌كه‌ن، شوناسێكی تریان نییە. ئەندامبوون له جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ‌دا هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌ت و مۆدێلی ”كارمه‌ندی گرێبه‌سته“ له‌ناو كۆمپانیایه‌كدا كه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، بێگومان ئەوەی سەرۆکی کۆمپانیاکە بە لادان و خیانه‌تی بزانێت، نه‌ك ته‌نها ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاماده‌یه، به‌ڵكو ناوزڕاندن و تیرۆری كه‌سایه‌تیشی ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه. به‌م چه‌شنه مۆدێلی حیزبایه‌تی له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا سەرلەنوێ بەرھەمھێنانەوەی هه‌مان په‌یكه‌ری سیاسییه كه له‌حیزبه نادیموكراسییه سوڵتانییه‌كانی تردا ده‌یبینینه‌وه، ئەگەر لەوان خراپتریش نەبێت. شاسوار ده‌توانێت به‌گرێبه‌ست سیاسییەکانی ناو بزوتنەوەکە دابمەزرێنێت و موچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه، هه‌ر شاسواریش ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ده‌ریان بكات و بێكاریان بكات. گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێك بێت له‌و هێزه سیاسییانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا زوو هه‌ڵكشاو دوای دوو ھەڵبژاردن داكشا، ئه‌وا جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ ئەم پله‌ی یه‌كه‌می لە گۆڕان سه‌نده‌وه. گه‌ر گوتاری ”به‌ڵێ ده‌یگۆڕین“ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییدا مه‌ترسییه‌ك بووبێت بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له ئێستاشدا له‌ناو دیوەخانی ده‌سه‌ڵاتدا كۆتایی هاتبێت، ئه‌وا له‌مڕۆدا نه‌وه‌ی نوێ له گوتاری گۆڕینی ترۆپكی ده‌سه‌ڵات له پایتەخته‌وه کەوتۆتە ناو مه‌ترسیی ئەوەی ترۆپكی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له گوندی ئه‌ڵمانی بكه‌وێته له‌رزین. دوای چروکبوونی بۆمبی گۆڕان، بۆمبێكی سیاسیی و ئه‌خلاقیی گه‌وره‌ی تر له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له چروکبووندایە. ئاكامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌نها ناچیزبوونی ئه‌و هێزانه نییه كه خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه ده‌زانن، به‌ڵكو مه‌ترسیی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌دایه كه هه‌م مانای ئۆپۆزیسیۆنبوون بەتەواوی وێران ده‌كه‌ن و هه‌م كرده‌ی سیاسییش لە ھەموو نرخ و بەھایەک دادەماڵن. بەسەریەکیشەوە متمانه‌ی ئەو زیاد لە حەفتا لەسەدەی، دەنگە ناڕازییه‌كانی دونیای ئێمه به سیاسه‌ت و گۆڕانكاریی شكستپێده‌هێنن. ئێمه هه‌میشه جه‌غدمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كردۆته‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌پله‌ی جیاواز له پرۆسه‌یه‌كی خێرا و هێواشی به‌سوڵتانیبووندان. سوڵتانیبوونیش مانای ئه‌وه‌یه خێزانێك ده‌ست به‌سه‌ر قه‌ده‌ری حیزب‌دا ده‌گرێت و حیزب ده‌كات به كۆمپانیایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و گروپییه‌كانی خۆی و، ھەموو سیستمی حوکمڕانییش دەگۆڕێت بۆ موڵکایەتییەکی شەخسیی و جوڵاندنی بەپێی لۆژیکی ئەو موڵکایەتییە. ئێمه ڕامان وایه كه پرۆسه‌ی به‌كۆمپانیاكردنی سیاسیی نەوەی نوێ بە میكانیزمی به‌خێزانییكردنێکی تەواوی جوڵانه‌وه‌كه كۆتایی دێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌رینی گوتاره‌كانی و به‌داوه‌شانی جوڵانه‌وه‌كه و ته‌كینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بكه‌ره‌سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش كۆتایی دێت كه له قۆناغی دروستبوونی فه‌راغی سیاسیی دوای کەوتنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، ئومێدێكیان پێی هه‌بوو. خاڵێکی دیکە کە ئێمە بەدرێژایی دونیای دوای ڕاپەڕین بەرگریمان لێکردەوە بەستنەوەی سیاسەتە وەک چالاکییەکی ناو ڕووبه‌ری گشتیی بە مەسەلەی ئه‌خلاقی بەرپرسیارێتییەوە. کۆمەڵگای ئێمە پێویستی بە ھێزێکی سیاسیی نوێیە کە بە ئەخلاق و کو‌لتوور و میدیا و زمانێکی سیاسیی نوێ و بڕێکی گەورە لە بەرپرسیارێتییەوە ئامادەبێت، ھەم واقیعەکە بناسێت و ھەم کەرەستەکانی دەسکاریکرنیشی گەڵاڵە بکات. ھەموو ئەمانەش لەناو ئەخلاقیەتێکی بەرپرسیارانەدا کە سیاسەت دەگۆڕێت بۆ ئاکتێکی عەقڵانیی و مێژوویی. ئه‌زموونی سیاسیی كورتی نەوەی نوێش پێمانده‌ڵێت كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه لە خولی یه‌كه‌می كاری سیاسیی‌دا له ھەموو بەشەکانی ئەم تاقیکردنەوەیەدا دەرنەچوو.
ئومێد قەرەداغی یه‌كه‌م : ره‌فتاری نه‌وه‌ی نوێ به هه‌ره‌شه‌كردن له ژنێك به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیویی، جارێكی دیكه دوو راستی سه‌لماند ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه ژن له‌به‌رده‌م تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌دایه له دنیای سیاسی ئێمه‌دا، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه مینتاڵیتی نوخبه‌ی سیاسی كوردی به‌وانه‌شه‌وه كه خۆیان به نه‌وه‌ی نوێی سیاسه‌ت ئه‌زانن و ئیدیعای به‌رهه‌مهێنانی نه‌ریتێكی دیكه‌یان له سیاسه‌ت هه‌یه نه‌گۆراوه ، ئه‌ویش به‌كارهێنانی كه‌یسی ئه‌خلاقی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی دووه‌م : ئه‌و روداوه ، به‌داخه‌وه جارێكی دیكه ده‌رگای به‌رووی به‌شداری كچان و ژنانی ئیمه‌دا دا ئه‌خات بۆ به‌شدارییان له سیاسه‌ت و چالاكییه‌كانی ژیانی گشتیدا ، كچێك دانیشتن له ماڵه‌وه‌ی پێ باشتره تا به‌شداری له سیاسه‌ت و ژیانێكی گشتیدا كه كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تییه رهمزیهكهی بكه‌وێته به‌رده‌م هه‌ره‌شه و بكرێته ئامرازی ملكه‌چپێكردنی سیاسی، باوكێك و برایه‌ك له بیستنی هه‌واڵیكی له‌م شێوه‌یه كه كامێرای نهێنی بوونی هه‌یه و كه‌سایه‌تی منداڵه‌كانیان ئه‌خاته به‌رده‌م هه‌ره‌شه ، هه‌رگیز ئاماده نابێت كچه‌كه بخاته گۆره‌پانی سیاسیه‌ت و چالاكی گشتیه‌وه ، به‌داخه‌وه روداوێكی له‌و شێوه‌یه خه‌ونی هه‌موو ئه‌و مرۆڤه ئازادیخواز و مه‌ده‌نیانه له بار ئه‌بات كه خوازیاری به‌شدارییه‌كی كارای ژنن له ژیانی گشتیدا . سێیه‌م : ئه‌و حزبانه‌ی له كوردستان هه‌ن و تا ئه‌م ساته له دایك بوون هیچیان مۆدیلێكی تازه‌ی سیاسه‌تكردنیان به‌رهه‌منه‌هێناوه ، هه‌ر یه‌كه‌یان وێنه‌ی خۆی له‌ویدیكه وه‌ر ئه‌گرێت ، هه‌موویان گرفتارن به ده‌ست هه‌مان ده‌رده‌وه ، ده‌ردی ته‌ماشاكردنی سیاسه‌ت وه‌ك ئامرازی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و بزنس ، ده‌ردی تاكڕه‌وی و حساب نه‌كردن بۆ دامه‌زراوه‌كانی دروستكردنی بڕیاری سیاسی ، ده‌ردی تهكهتهول و شه‌ری باڵه‌كان ، گوێزانه‌وه‌ی شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بۆ نێو ژیانی سیاسی حزب، هه‌موو ئه‌مانه ماكی نه‌خوشین و سیاسه‌ت له كوردستانی عێراق پێوه‌ی گرفتاره. چواره‌م : ره‌فتاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆران سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دۆراندنی به‌های سیاسه‌ت بوون له كوردستانی عێراقدا ، هۆكارێكی گرنگی نا ئومێدی بوون بۆ باشتركردنی ژیانی گشتی و به‌دیهێنانی لانیكهمی دادپه‌روه‌ری ، ئه‌وان وه‌ك له رێگای هه‌ندێك هه‌ڵویستی سیاسی و حزبییه‌وه بێ ئومیدیان گه‌یانده لوتكه، نه‌وه‌ی نوێ كه ته‌نها كاری له‌سه‌ر شۆكی میدیایی ئه‌كرد بۆ مۆبیلیزه‌كردنی رای گشتی و ، بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش كه له پراكتیكی سیاسی‌دا شتێكی جیاواز له حزبه‌كانی پێش خۆی نیشان نه‌دا ، سیاسه‌تی له‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆی خاڵیكردهوه و ئه‌و خه‌ونانه له گۆڕ نران كه به‌م كایه گرنگه‌دا هه‌ڵواسرابوون بۆ باشتركردنی ژیان پێنجه‌م : به بروای من رێگای راسته‌قینه‌ی تێپه‌راندنی ئه‌و گرفتانه بوونی حزبێكه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت تایپێكی نوێ له مرۆڤ به‌رهه‌م بهێنێت ، مرۆڤێكی نوێی و په‌روه‌رده‌كراو بخاته گۆره‌پانی سیاسه‌ته‌وه ، مرۆڤێكی په‌روه‌رده‌كراو به به‌ها و فكر و پره‌نسیپ، مرۆڤێكی كه‌متر قابیلی ئه‌وه بێت گه‌نده‌ڵ بكرێت ، ته‌سلیم ببێت، مرۆڤێك كاری رێكخراوه‌یی و دامه‌زراوه‌یی وه‌ك پره‌نسیپی خۆی ته‌ماشا بكات ، ئه‌م تایپه له مرۆڤ ئه‌توانێت زۆر شت بگۆریت و مۆدیلی نوێی سیاسه‌تكردن بهینیته ئاراوه ، به‌ڵام حزبێكی وه‌ك نه‌وی نوێ كه به سه‌ره‌تایه‌كی ته‌واو پۆپۆلیستی ده‌ستی پیكرد ، پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی نمایش بوو له رێگای میدیایه‌وه ، به‌دڵنیاییه‌وه نه ئه‌توانێت مۆدیلی نوێی سیاسی بهینیته ئاراوه ، نه ئه‌شتوانێت بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ روخساری راسته‌قینه‌ی بشارێـته‌وه ، له گه‌ڵ به‌شداریكردن له یه‌ك خولی په‌رله‌مانیدا گه‌وره‌ترین كه‌رتبون و یه‌كترتۆمه‌تباركردن سه‌ریهه‌ڵدا
سەید ئەكرەم دونیا دبزڤینهكا زور بلهزدایه! نه‌خشه‌یێ گورینكاریێن رۆژهه‌لاتا ناڤین ل گوپیتكێ دایه، كوردستان لبن مهستریا دوژمنكاریا مه‌زن هه‌ناسێ هه‌ل د كێشیتن! نهخشهرێگایهكێ كوردی، كوردستانی تاكه چاره‌سه‌ریه....!! روژهه‌لاتا ناڤین گرنگیه‌كا دێروكی، شوینه‌واری، كه‌لتوری، ئابوری...بنیاتی هه‌یه بو هه‌می دونیایێ، چ ل چاخێن كه‌ڤن یان ل سه‌رده‌مێ ئه‌م لێ دژین، كوردستان ژی دلێ روژهه‌لاتا ناڤینه و خودانێ خوه سهروچاوهیێن مروڤی، ئابوری، له‌شكه‌ری و ئه‌منی...هه‌می ئالیه، بونا وێ ههرژ كه‌ڤن تاكو روژا نوكه، بویه مه‌یدانا شهرهنخ و لێكدانێن ناڤدونیایێ و هه‌ڤركیێن دێروكی و شارستانی لێ هه‌لدایه و بوخوه بویه ئاگر و به‌لا و بوخهلكی بویه حهوینك و سهرچاوهیێ ژیانێ و باشترین شاهدێن ئه‌ڤێ چه‌ندێ دێروك و شارستانیه‌تا وێ، وه‌كی قودیكه‌كا روناهیێ بویه‌ر و روپه‌لێن رویدانان سهروبنك دكه‌تن و ئاشكرا نیشا چاڤان دده‌تن، نوكه ژی بزڤین و رویدانێن دونیا و نه‌خاسم ژلایێ هێزێن مه‌زن و ده‌وله‌تێن ده‌ڤه‌رێ، دیمه‌نێن مه‌سترین رویدان و گه‌رم و گورترین سه‌رپێهاتی خودههلاڤێژن و وێنێن خوه دیار و به‌لی دكه‌ن، بونا ڤێ گرنگه پێشهات و دیتن بهێنه مناقه‌شه و شروڤه‌كرن، نه‌خاسم ژلایێ شاره‌زا و پسپور و كه‌سانێن په‌یوه‌ندیدار...ل گوره‌ی دیتنا خویا كێم، دێ بزاڤێ كه‌م رونڤهكرن و شروڤه‌كاریێن خوه ده‌مه دیار كرن، بوێ هیڤیێ خوینهوارێ خوشتڤی بابه‌تی زه‌نگین و به‌هره‌مه‌ند بكه‌تن...!! 1- بسه‌ر ههرهفتهیا وه‌لاتی(كوردستانێ)دا، رویدان بله‌ز و ئالوزن:- رۆژهه‌لاتا ناڤین لڤی سه‌رده‌می هه‌م بویهجهێ به‌رژه‌وه‌ندیێن ناڤده‌وله‌تی، هه‌م ژی بویه بنگه‌هێ شه‌ره‌نیخ و لێكدانێن ناڤنه‌ته‌وه‌یی و ناڤ ده‌وله‌تی، بگرهگه دشه‌رێ ئازادیا عێراقێ دا و ژ سه‌ركار لادانا سه‌دام و دهستههلاتا حزب‌ا به‌عس، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریه‌كا ناڤدهولهتیا مه‌زن هه‌بویه پێترێ ژ(36)ده‌وله‌تا به‌شداریا شه‌ری كریه، ئه‌ڤ شه‌ره ئه‌گه‌ر بناڤ لادانا سهروكهكێ دكتاور و ده‌ستهه‌لاته‌كا خوینرێژ بیتن، بونا ئازادیا گه‌له‌ك و وه‌لاته‌كێ، لێ دناڤهروك دا، ده‌ستپێكه‌ك بویه، بو ڤه‌كرنا رێكه‌ك و رێگهچارهسهریهكا دی، بو نه‌خشه‌یه‌كێ بهرژهوهندخازێ ناڤده‌وله‌تی و هه‌رێمی، بونا ههلشكافتنا ده‌ڤه‌ره‌كێ و دیزاینكرنهكا دی بویه، بونا سهرهژنوی رێ وشوێنهكێ گونجایی بهێتن خه‌لق كرن و ئاماده‌سازی بو بهێنه كرن، روژهه‌لاتا ناڤین و كوردستان ، ب نه‌خشه‌یه‌كێ دی و سه‌رژنوی دیزاین كرنا ده‌ڤه‌رێ، بونا به‌رژه‌وه‌ندیێن دویرمهدا بهێنه بنیات كرن و خێروخێرات بهێنه پشك پشك كرن و ئه‌ڤ پشكه بهێنه گه‌رنتی كرن، چونكی هێزێن ناڤده‌وله‌تی هه‌ر بو ژ‌ناڤبرنا سه‌دامی و ر‌ژێما وی نه‌هاتبوون، به‌لكی هاتبون تاكو ئه‌وێ بزڤرینن یا نه‌خشه‌یێ سایكس- بیكو و به‌رئه‌نجامێ شه‌رێ جیهانی یێ(ئێك و دوویێ) نه‌شیای ل گوره‌یی به‌رژه‌وه‌ندیێن وان دابین و گه‌ره‌نتی بكه‌تن. گرنگه ژی ئه‌م ڤان زنجیره رویدان و سهرپێهاتیان باش بخوینین، باش شروڤهبكهین و خاندنێن زانستی و لوجیكی بو بكه‌ین، رویدانێن(11)سبتێمبهرێ ل ئه‌مریكا، گره‌ڤا ته‌ڤگه‌را تالیبان، ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهری و ته‌ڤگه‌را(القاعیده)، بویه‌رێن كه‌شمیر و ئوكرانیا، حزبالله و حه‌ماس، ستراتیژیه‌تا پان ئهردوگانیزم و تیروراداعش(كریزو گرێدانێن وان یێن ستراتیژیك هنه)، جه‌بهه‌ت النوسرهو فیدایێن زه‌نكی و به‌ره‌یێ تیرورستیێ بناڤ(به‌ره‌یێ رزگاری ل روژئاڤایێ ئاڤا فوراتێ)، گروپ و ته‌ڤگه‌رێن ئیسلامی ل سوریێ و ل عێراقێ بره‌نگه‌كێ گشتی...تیرورا ترسناكا هه‌ی دژی مروڤی، دژی وه‌لاتپارێزیێ، دژی شوناس و دژی شوینه‌وار و كه‌لتورێ ده‌ڤه‌رێ و بنه‌خاسمه‌یی دژی خه‌لك و هه‌بونا كوردستانیان...گرنگیا هێلا ستراتیژیا ئابوری و ئه‌منی(نه‌فت، غاز، هێزا سامانی..)، ژ خه‌لیجێ عه‌ره‌بی بو ده‌ریا سپی ناڤه‌راست، دیسان ژئاسیا روژههلات(ئێكه‌تیا سوڤیهتا به‌رێ) بو ده‌ریا سپی...دیسان به‌روڤاژیا وێ..پهیادهكرنا خومالی كرنا رێكا بازرگانیهكا سودمهندا كه‌ل و په‌لێن ئه‌مریكی و ئه‌وروپی بو روژهه‌لاتا ناڤین...ئه‌ڤ مژاره زور گرنگ و بهادار بهێنه خاندن و شروڤه كرن..نهخسم بریارا پایتهختبونا(قودسێ) وه‌كی پایته‌ختێ ده‌وله‌تا ئیسرائیلی، ئێكگرتنا بلنداهیێن جولان دگه‌ل ئاخا ده‌وله‌تا ئیسرائیل، ل ده‌مێ بێتن بباوه‌رم هنده‌ك ده‌ڤه‌رێن دی ژی دێ هێنه سه‌ر ئاخا ئیسرائیل...ئه‌ڤه خاله‌كا جه‌وهه‌ریه و دڤێتن كورد و كوردستانی بگرنگیهكا زورا مه‌زن لێ نێرین و خاندنێ بو بكه‌ن و گه‌لك ل سه‌ر براوهستن...نه‌خاسم بلنداهیێن جولان ستراتیژیهتهكا زورا مه‌زن هه‌یه، ئه‌و ئاخ و مهنزلگهها كوران(جانپولا)بوینه، دێروكا وان، خوجهێن وێ سیارهكوردێن بجهرگ و خودان مالباتی بوین...گه‌لا ئه‌ڤه هه‌له‌كه بو بهرفرههبونا ده‌وله‌تا ئیسرائیلیا جوهونشین یان ژی كورد و كوردستانیان ژی پشك و شهنصهكێ وان تێدا هه‌یه....!! بنگه‌هێ كلتور و روشمبیریێ(بابیلون) ل ئیسرائیل، كو ل سه‌رناڤێ ئیمپراتوریه‌ت(بابل)هاتیه داناندن و ئاڤاكرن، زێده‌ی(250000)دوسهدوپێنجی هزار جوهیێن(عێراقی) ل وێره عێراقه‌كا نوی ئاڤا دكه‌ن، گه‌لا ئه‌ڤ عێراقه بو كێیه، كی مفادارێ ئێكێیه! عێراقی یان ژی جوهی و ئیسرائیلا مه‌زن، ئه‌ڤێ ژی راڤهكرن و شروڤه‌كاریێن زور پێ دڤێن...!! 2- كوردستان زورا گرنگه، نهخشهرێگایا سایك- بیكو نه‌مایه، گورینكاریێن مه‌زن و هه‌لگرێ بیڤه‌له‌رزه‌كا هه‌ری بترس چاڤه‌رێنه..! ئه‌گه‌ر ئه‌م هویرنێرینهكێ ل كوگایێن نهخشهسازیێن ناڤده‌وله‌تی بكه‌ین، دێ بینین نه‌خشه و نهخشهسازیێن هه‌ری زور هه‌نه و بزاڤێن زور ژی هه‌نه ئه‌ڤ نه‌خشه‌یه ل سه‌ر ئاخێ بهێنه داناندن و بنه‌جهی كرن...هه‌ری بالكێش ئه‌وه، ده‌وله‌تێن عه‌ره‌بی، ئیرانی، توركی...كو داگیركه‌رێن سهركینه ل سه‌ر ده‌ڤه‌رێ و هه‌م ژی سه‌ركێشیا تیرورا ئیسلامی دكه‌ن و بهرژهوهندێن خوه یێن نه‌ته‌وه‌یی دئاڤاهیێ ئیسلامێ دا ئاڤاكرنه و ئبسلام هه‌م كریه مللكێ خوه هه‌م ژی تیرورا ده‌ڤه‌رێ پێ دكه‌ن..ژبه‌رهندێ ئه‌ڤان سێ ده‌وله‌ت نهتوهیه لبهرگورینێنه و ئه‌و تێكدانا هه‌یی ژی بده‌ست و هزرێن وانان دهێتن په‌یاده‌كرن..بونا ڤێ نه‌خشه‌یێ گورانكاریێن وان، هه‌م دئالیێ ئایدیوجی و هه‌م ژی دنهخهشهیێ جوگرافی دا، ئاشكرا كار تێدا دهێتن خویا كرن...لڤێره تشتێ هه‌ری روهن و ئاشكرا، ب به‌ر هه‌ستێن مه دكه‌ڤیتن، ئه‌ڤ سێ ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌یه ههرهشهنه بو سه‌ر ده‌ڤه‌را روژهه‌لاتا ناڤین، هه‌ردیسان ههرهشهنه بو سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیێن ناڤده‌وله‌تی...لێ گه‌لێ چارن(گه‌لێ كورد + كوردستانی) گه‌له‌كێ ئاشتیخواز و مافداره، دستراتیژیهتا ناڤده‌وله‌تی دا، نه‌یار نه‌یار نینه و ده‌رفه‌ت بوههیه ماف و ئازادیێن خوه بكاربینیتن...چونكی نهخهتهره(بڤهنینه) لبه‌ر بجهكرنا به‌رژه‌وه‌ندیێن ناڤده‌وله‌تی و ده‌رفه‌تا وێ ژی هه‌یه هه‌م به‌رژه‌وه‌ندیێن خوه بپارێزن و هه‌م ژی به‌رژه‌وه‌ندیێن ناڤده‌وله‌تی بپارێزن، ئه‌و ژی یا راسته ده‌ڤه‌را روژهه‌لاتا ناڤین(بنهخاسمهیه كوردستان) گرنگیه‌كا زورا ستراتیژیا ئابوری و ژیواری هه‌یه، كوردستان ئه‌و وه‌لاته یێ خه‌لیجێ عه‌ره‌بی دگه‌ل ده‌ریا سپی پێكڤه گرێدهتن، ههردیسانێ ئاسیا ناڤین و ده‌ریا سپی دیسان پێكڤه گرێدهتن، ئه‌ڤه پێكڤهگرێدانهكا زورا گرنگه و كورد و هێزێن كوردستانی دكارن ببنه تاكه ئه‌گه‌ر بو پاراستنا ڤان هه‌می پارسه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندیان. كوردستان وه‌لاته‌كێ زه‌نگینه، ژئالیێ ئابوری و مروڤی و گه‌له‌ك ئالیێن دی، دیسان ژئالیێ فرههتیا (نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بی...)زه‌نگین و هه‌می ره‌نگییه، ئه‌ڤ پرانیا خه‌لكێ ل كوردستانێ ژی دژیتن، گرێدانێن نڤشی، دینی، مروڤایه‌تی دگهلك دا هه‌یه، وه‌لات ژی وه‌لاته‌كێ هه‌ڤپشكه و بهرژهوندیدی ژی هه‌م هه‌ڤپشكن و هه‌م ژی تێكئالزی و پێكڤهیینه! بوناڤێ ژی سهرنجهكا ناڤنه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئالی هه‌یه، ژبه‌رهندێ ئه‌ڤ فرهئالیهیه، وێ دخازیتن ههڤكاریهك و پێكڤهكاركرنهكا هه‌می ئالیی و هه‌ڤپشك هه‌بیتن، ئه‌گه‌ر نه‌و! نهوهلات دهێتن رزگار كرن و نه‌ژی پێكڤه‌ژیانا مروڤی و ئاڤاكرنا ژیانا وه‌ك هه‌ڤی بنهجهدبیتن...!! بونا ههرئالیهكێ ناڤنه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی بكاریتن به‌رژه‌وه‌ندیێن خوه ل گوره‌ی خوه ئاڤا بكه‌تن...هه‌رئێك ژوان ل گوره‌ی خوه مایتێكرنا خوه ل گوره‌ی خوه دكه‌تن...ئیران بههمی هێزا خوه یا ئه‌منی و له‌شكه‌ری و ئابوری مایتێكرنا خوه دكه‌تن و كاتێكرنا خوه ژی هه‌یه، عێراق تاكو راده‌یه‌كێ زور ئێخستیه بن ههژمونا خوه، نه‌خاسم هێزێن(حه‌شدا شه‌عبی) و هنده‌ك هێز و لایه‌نێن دی، بوخوه كرنه چادرهك و پاراستنا خوه پێ دكه‌تن، بگره ل باشور، ژ شنگار و سنورێ ئیبراهیم خه‌لیل تاكو دگه‌هیتن خانه‌قین و حاجی ئومه‌ران هێز و ههژمونا وێ هه‌یه...توركیا دئالیێ له‌شكه‌ری و ئابوری و دبلوماسی و زور ئالیێن دی دا، هێزه‌كا وان یازور هه‌یه( بگره بده‌هان و به‌لكی بسه‌دان بنگه‌هێن له‌شكه‌ری، تیمێن ژاندهردرمهری هه‌نه و باشور لبن ههژمونگهریا خوه‌دا خه‌ندقاندیه و نه‌فه‌سا وێ وهرپێچایه ناڤا ده‌ستێ خوه و تاكو راده‌یه‌كی دهستههڤسار كریه...هێزێن دی یێن ناڤده‌وله‌تی و بنه‌خاسمه‌یی(ئه‌مریكا، روسیا، ئه‌وروپا، صین، ئیسرائیل...) بره‌نگه‌كی ژ ره‌نگان كارتێكرن و ههژمونگهریا وان بخورتی هه‌یه....لێ دیسان ده‌رفه‌تێن مه‌زن ل به‌ر كوردا، لبه‌ر كوردستانیان هه‌نه، خزمه‌تا خوه بكه‌ن، دوزا خوه پێش بێخن، هه‌بونا خوه بنیات و ئاڤهدان بكه‌ن...لێ تشتێ هه‌ری جهێ مخابنی و گومانێ ئه‌وه هێزێن كوردستانی و نه‌خاسم لباشور دناڤا سیاسه‌ته‌كا نهبهرئاقل و نهلوجیكی و نهكهدواری دا ژیانێ دكه‌ن، بشاشی سیاسه‌تێ دكه‌ن، بهرژوهوهندیێن گه‌ل و وه‌لات راپێچاینه ناڤا كولاتیا بهرژهوهندێن كه‌سان و بنه‌مالان، كه‌ڤتینه ناڤا شهرنیخ و ههڤركاتیهكا نه‌ره‌وا و نهمهنتیقی...بویه سیاسه‌ته‌كا سه‌قه‌ت، ئیداره‌دانه‌كا گه‌نده‌ل، حوكمرانیهكا ژبهرهڤ پێشڤه بو پاشدا دهێن برێڤه‌برن، سهركهڤتن بوینه دوراندن، شانازی ژی بوینه شه‌رم و خه‌ساره‌تی و ملله‌ت و وه‌لات كه‌ڤتیه به‌ر ده‌ڤێ رهڤدهگور و حهفتیارێن هار و برسی و روژ بو روژێ هه‌لامه‌تێ ترسێ و برسێ زێده‌تر راپێچایه ناڤا تههلیكه و مه‌ترسیه‌كا مه‌زنتر و وێرانهیترێ...بویه ولات، گه‌ل رزگاربونا وان پێتڤی نه‌خشه و رێگهچارهسهریێن بله‌ز و تێر و تژیه. 3- كورد و نه‌خشه رێگایهكا كوردستانی:- كورد دبارو زروفێن دێروكی و ناله‌باردا توشی شكه‌ستن و لێدانێ بویه، كوردستان دیسان دكاودانه‌كێ ناڤنه‌ته‌وه‌یی دا هاتیه دابه‌ش كرن و توشی پارچهپارچهبونهكا نه‌ره‌وا و نه‌دادپه‌روه‌ری بویه، ئه‌و كاودان زور دژوار بوینه، دوژمنكاریهكا زورا مه‌زن ل سه‌ر گه‌ل و وه‌لاتی هاتیه برێڤه‌برن، ئه‌ڤ دابه‌شبونه نه‌بتنێ دابه‌ش بونا ئاخێ و نه‌ته‌وێ بویه، به‌لكی دابهشبونهكا دینی، مه‌زهه‌بی، كه‌لتوری، زمانه‌وانی، ئه‌خلاقی و ناڤ و ئهرناڤی ژی بویه، سیاسه‌تا په‌رتكه و به‌لاڤ بكه هاتیه په‌یاده‌كرن، سیاسه‌تا قركرنا نڤشی هاتیه په‌یاده‌كرن...بویه برینێن مه‌زن، ئێش و ئازارێن مه‌زن و خه‌تمی كه‌ڤتینه ناڤا جه‌سته‌یێ كورد و كوردستانیان... هه‌ردیسان ئه‌و كاودان، ئه‌و كاریگه‌ری، ئه‌و دوژمنكاریا كولاتیا سالان هه‌یه و به‌رده‌وامه، نه‌خاسم دڤی چه‌رخی دا، كو دبێژینێ چه‌رخێ پێشكه‌ڤتنێ، چه‌رخێ ئه‌نترنێت و ئێك گونداتیێ....ئالاڤ و وهسائیلێن دوژمنكاریه‌ك دی ل سه‌ر گه‌ل و وه‌لاتێ مه ژی دیسان دووباره‌یی و چهندیجاری بوینه، هه‌ردچیتن ژی خه‌ته‌ر و بڤاتیا وان زێده و كاریگه‌ر ترێ دبیتن...بویه گه‌لێ مه، ئاخا مه، پێتڤی رزگاریێ نه، رزگاری ژی نابیتن، ئیلا بمهرجێ ئاماده‌كرنا رێگه‌چاره‌سه‌ری و گرتهنهبهرا پێرهههكێ گونجایی...ئه‌و رێك و چاره‌سه‌ریێن دبینم گونجاینه بو خه‌باتا ڤێ قوناخێ، بو رزگاری و دهستهبهریا ماف و ئازادیێن خه‌لك و وه‌لاتی، بكورتی دناڤا ڤان خالان دا دبینم:- أ- كوردستان چار پارچه‌یه، ژبلی پارچا پێنجا...لێ نوكه باشور بویه سه‌نته‌رێ سیاسه‌ت و پیاده‌كرنا ماف و ئه‌ركێن مروڤێ كورد و كوردستنی، چونكی هه‌رێمه‌كا ره‌نگه خوسه‌ر هه‌یه...بویه دهێتن خاست پارت و سیاسه‌تمه‌دارێن باشوری، خوژشكهستنا خوه رزگار بكه‌ن، ده‌ست ژگهندهلیێ و جاسوسیه‌ت و دووسه‌ری و سێ سهریێ به‌رده‌ن و خوه رزگار بكه‌ن، پروسه‌یه‌كا چاكساسی و پاكسازیێ( ژ سه‌ری بو بنی) په‌یاده‌بكه‌ن، خوسهراست بكه‌ن ژ غش و فه‌سادا ئیداری، ئه‌قلێ ناڤ و ناڤه‌روكا خوه باش بشون، سیاسه‌ته‌كا زانستی و وژدانی پیاده‌بكه‌ن و بده‌نه مه‌شاندن، ئه‌و ئیداره‌یا دهێتن كرن، چ بو ئیداره‌دانه‌كا هه‌رێمی یان بو ده‌وله‌تێ بیتن...گه‌ره‌كه خوه سه‌ر راست بكه‌ن، تایبه‌تمه‌ندیا خوه ئاڤا بكه‌ن، ل مالێ ماداریێ بكه‌ن، ل عهشائیریێ عه‌شیره‌تگه‌رایی، ل ئیدرێ ئیداره‌دانه‌كا ساخله‌م، لناڤا باره‌گایێ حزبی حزبایه‌تی، لناڤا دائیره‌یا له‌شكه‌ری و ئه‌منی ته‌ناهیا وه‌لاتی و پارساستنا هاولاتیبونێ بهێتن په‌یاده‌كرن، لناڤا دادگه‌هێ یاسا بتنێ سه‌روه‌ر بیتن، هه‌می مایتێكرنێ كه‌سی و حزبی بته‌مامی بهێن پشت گوههاڤێتن، دبلوماسیهتهكا زانستی و ئالیسه‌نگ، جڤاكه‌كێ ساخله‌م و جڤاكناسیهكا سڤیل و ساخله‌م..په‌یوه‌ندیێن كورد و كوردستانیان ل سه‌ر بنگه‌هێن به‌رژه‌وه‌ندیێن هه‌ڤپشك و هه‌می ئالی بهێنه دروست كرن و ره‌چاو كرن. ب- كونگره‌یه‌ك، كوم جڤینه‌ك، په‌رله‌مانه‌ك، یان ههرتهڤگهرهكا دی بهێتن ئاڤاكرن، ئه‌ڤ گرێدهنه دڤێتن هه‌می پارچێن كوردستانێ، هه‌می ئالیێن گه‌ل و ملله‌ت، چ لناڤ خوه‌یا وه‌لاتی یان ل ده‌رڤه و ل ئاوارهبونێ...ئه‌و كوم جڤین بهێتن دروست كرن، یا هه‌می كورد( بههمی پێكهاتهیهیێ خوه‌یێ سیاسی و جڤاكی دناڤ دا جهدگریتن)، هه‌می ئالیێن دینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و سیاسیێن خه‌لكێ كوردستانێ، بره‌نگه‌كێ ئاره‌زومه‌ندانه و ل گوره‌ی پروژهیهكێ گشت گیری تێدا بهشداریێ بكه‌ن و پێكڤه بكارن به‌ره‌ژه‌وه‌ندی و شوپێن خوه یێن نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بی، سیاسی، جڤاكی...دناڤێ دا هه‌م جهبگرن و هه‌م ژی پاراستنا خوه تێدا بكه‌ن. ت- دروست كرنا دو جڤاتان، جڤاتا پاراستنا له‌شكه‌ری و ئه‌منی و جڤاتا دبلوماسی و به‌رژه‌وه‌ندیێن هه‌ڤپشكێن په‌یوه‌ندیێن ده‌رڤه‌یی و ناڤخوه‌یی..دیسان دناڤا ڤان جڤاتان ژی... گه‌ره‌كه هه‌می پێكهاته‌یێ كورد و كوردستانی جهدناڤدا بگریتن و دیسان بكارن بزاڤێن خوه‌یێن گه‌لی ژی بئاوایه‌كێ سڤیل و دیموكراسی په‌یاده و مماره‌سه بكه‌ن. پ- ئابوری وه‌به‌رهێنانه‌كا زانستی و پشتگیر بو هه‌می ئالیان بێ هه‌ڤرك و بێ هیچ جوداكایهك، بنه‌بر كرنا قورغكاری و ماتێكرنێن نه‌دروست، ئاڤاكرنا ژێرخانه‌یا وه‌لاتی و نه‌خاسم په‌ره‌پێدانا كه‌رتێ كشتوكالی و مهرداریێ، بكارئێخستنا كه‌رتێ كه‌شتوگوزاری و پیشه‌سازی و بیناسازی كرنهیهكا نمونه‌یی...دروست كرنا رێك وپر و بهنداناڤا و پروژێن كاره‌با نیشتیمانی و كێمكرنا بهایان ل سه‌ر هاوولاتی، نه‌خاسم بهایێن باجا ده‌رامه‌تی و ئه‌رزانكرنا بهایێ( كاره‌بێ، ئاڤێ، بانزینێ، نانی....)، ڤه‌كرنا ده‌رفه‌تێن كاری و خومالی كرنا ته‌ندروستیا هاوولاتی و بتهندروستیهكا باش و ئازادیا بازاری ببهرچاڤگرتنا به‌رژه‌وه‌ندیا هاوولاتی و هه‌می ره‌نگێن جوداكاری و قورغكرنێ ژ رههوریشالان بهێنه كێشان و ده‌ركرن...كه‌سێ مناسب ل جهێ مناسب بهێتن داناندن و دامه‌زراند، ده‌زگایێن چاڤدێریا مالی و دارایی و ئابوری...نه‌خاسم راگه‌هاندنا ئازاد بته‌مامی بهێنه پشتگیری و تایبه‌تمه‌ندی كرن، تاكو بكارن بنه ده‌ستهه‌لات و ئیداره بكهڤیتن بن فشار و بن رێسا و یاسایێن داده‌ڤانی و وژدانی. 4- دوماهیك خال، وه‌سان دبینم، دینهمویا گورانكاریان ل باشوره، به‌رپرسیاریی ژی دیسان گشتیه لێ پشكا هه‌ری مه‌زن دیسان لباشوره، لباشور ژی گه‌له‌ك نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌ب و ئالیێن سیاسی جڤاكی...هه‌نه، لێ ل گوره‌ی دیتنا من دیسان بهرپرسیارهتا دێروكی، ئه‌خلاقی، سیاسی، جڤاكی، بره‌نگه‌كێ سه‌ركی دكه‌ڤیتن سه‌ر سێ ئالیان(( ئالیێ ئێكێ پارتی و لایه‌نگرێن رێكا مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ئالیێ دووێ ته‌ڤگه‌را ئازادی و ئالیگرێن عه‌بدولا ئوجولان، ئالیێ سیێ یه‌كێتی نیشتیمانی و ئالیگرێن(ماجلال و ناوشێروان مسته‌فا)...ئه‌گه‌ر ئه‌ڤه ل سه‌ر ئالیهتهكا گونجای، ل سه‌ر بهركهڤتهیهكا نیشتیمانی رێك بكه‌ڤن، بمن وه‌ره هه‌می ئالیێن دی، دێ دهاریكار و هه‌ماهه‌نگ بن...ههردیسانێ هه‌می ئالیێن ناڤده‌وله‌تی(ئه‌مریكا، روسیا، ئه‌وروپا...)دێ رێزێ لێ گرن و دگه‌ل دا دهاریكار بن، ل وی ده‌می هێزێن هه‌رێمی ژی و نه‌خاسم ده‌وله‌تێن ( عه‌ره‌بی، توركیا، ئیران) دێ مه‌جبور بن خو دگه‌ل ره‌وشا كوردستانیان گونجینن..ل وی ده‌می بیاڤێ ده‌وله‌تبونێ، بیاڤێ ئێكگرتنا چارپارچهیان یان خوگونجاندنا وان پارچێن هه‌یی، دێ بره‌نگه‌كێ باش په‌یدا بن و ره‌وش ئێدی دێ هێدی هێدی سروشتی بیتن و خوگونجاندن ژی دێ په‌یدا بیتن. مایه بێژین كوردا، خه‌لكێ كوردستانێ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه دگه‌ل عه‌ره‌با، هندی وێ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نه دگه‌ل ههرئێكێ ژ تورك و فارسان(مه‌ره‌م ده‌وله‌تێن وان)، بویه هه‌می رێڤهچوونهك، هه‌می نه‌خشه و پلانه‌ك پێتڤیه ل سه‌ر بنیاته‌كێ ساخله‌م و ل گوره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیێن ئالیسه‌نگ بهێنه پیاده و بینا كرن، بهشمهندیا زانستی، بئیدارهدانهكا خه‌لاقی، بێ غش و عیله‌ت، بده‌ست و داره‌كێ شاره‌زا و ساخله‌م، بئنیهتهكا مروڤایه‌تی و بوژدانهكا ناڤ و ناڤهروكی، هه‌رتشت سه‌ر راست و بنهجهو دروست دبیتن.
پەیكار عوسمان چەنێکە هاتوهاواری ئەوەمە (ئێمە پێویستمان بە ئەخلاقێکی سیاسی ترە بەك بە هێزی سیاسیی تر) چونکە باشئەزانم ئەخلاقی سیاسی مەوجود کە پارتی و یەکێتی نوێنەرایەتی ئەکەن، تا ئاساتی سفرو خوارتریش دابەزیوەو لەناو ئەم ئەخلاقەدا تەنیا ئەتوانی مونافەسەی "بێئەخلاقیی" لەگەڵ پارتی و یەکێتی بکەیت، نەك شتێکی تر! لەناو ئەم ئەخلاقەدا یەك ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی یارییەکە لە پارتی و یەکێتی ببەیتەوە، تەنیا ئەوەی کە لە پارتی و یەکێتی بێئەخلاقتربیت! خراپترین شت کە موعارەزەی ئێمە کردی، ئەوەبوو کە دژایەتی پارتی و یەکێتی کرد بە (فەزیلەتی سیاسی) لەکاتێکا دژایەتی خودی پارتی و یەکێتی فەزیلەت نیە، دژایەتی ئەخلاقی سیاسی پارتی و یەکێتی فەزیلەتە! پێشتریش لە شۆڕشدا هەمان هەڵەمان کرد، دژایەتی بەعسمان کرد بە فەزیلەت نەك دژایەتی ئەخلاقی بەعس، هەرئەمەشبوو وایکرد، کە دواتر هەمان ئەخلاق کۆپی و دووبارەبکەینەوە. کاتێ بەرامبەر پارتی و یەکێتی ئەوەستیتەوە، ئەشێ تۆش هەر پارتی و یەکێتییەکی تربیت، بەڵام کاتێ بەرامبەر ئەخلاقیاتی پارتی و یەکێتی ئەوەستیتەوە، ئیتر تۆ پێویستە هەڵگری ئەخلاقێکی سیاسی تربیت و ئەمەش ڕێگا دروستەکەیە! سەیرکە چونکە دژایەتی پارتی یەکێتی بووە بە فەزیلەت، ئیتر هێزی سیاسی و کەسانی وا پەیائەبن، کە تەنیا لەبەرئەوەی دژی پارتی یەکێتین(هەڵبەتە ئەگەر دژایەتییەکەش ڕاستی بێت) ئیتر ئاساییە هیچ سنورێکی ئەخلاقییان نەبێت، چونکە لای ئەوان ئەخلاقی هەرە باڵا دژایەتی پارتی و یەکێتییە نەك خودی بەها ئەخلاقییەکان! ئەخلاقی سیاسی ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمدا کەوت کە بە تاڵانیی دەستمان پێ‌کرد. دژایەتی ئەم ئەخلاقە کەوتووەش، لەو ڕۆژەوە کەوت، کە دژایەتی پارتی و یەکێتی بووبە هەموو فەزیلەت و ئەخلاقی سیاسی! یەعنی ئەخلاقی سیاسی ئێمە لەبری جارێك دووجار کەوتووەو هەستانەوەیەش بە دواکەوتنی دەنگەدەنگێکی تر نابێت، کە چەن ساڵ جارێك دووبارەی ئەکەینەوە، بەڵکو بە هەڵوەستەو بێدەنگی و بیرکردنەوەیەك. بیرکردنەوەیەك کە چاومان بکاتەوە هەموو مێشەکانی سەر زبڵەکە وەکو خۆی ببینین و چیتر هەنێکیمان لێنەبێت بە پەپوولە. بیرکردنەوەیەك وا‌بکات کە تەنیا خۆمان لە زبڵەکە دەرکەین، نەك ئەوەی لە خەیاڵپڵاویی پاککردنەوەی زبڵدانەکەدا هەمیشە خۆمانی تێنێین! بیرکردنەوەیەك کە دواتر‌و لەوسەرەوە، بمانخاتە سەر هێڵی پاککردنەوەی کۆی زبڵەکەو مێشەکانی سەری، نەك ئەوەی ئیشی ئێمە هەرئەوەبێت چەنساڵ جارێك مێشێك ئیزافەبکەین بۆ سەر زبڵەکە! ئێمە پێویستمان بە پاكبوونەوەی سیاسییە، پاكبوونەوەش بەوەنابێت کە لەگەڵ مێشا بچین گوو پاكبکەینەوە، ئەمە وەهمە چونکە ژیانی مێش لەسەر پیسییە.. پاکبوونەوە ئەوەیە کە خۆمان لە مێشەکان پاکبکەینەوە، نەك وەهمی ئەوەی کە لەگەڵ مێشا زبڵ پاكبکەینەوە.
ئاسۆس هەردی رۆژی ٢٢ی نیسان، حکومەت، حیزب، دامودەزگاکان، کەناڵەکانی راگەیاندن... ئاهەنگی یادی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی‌یان گێڕا. لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان، بەرپرسەکان پێشبڕکێیان بوو بۆ "بەرزڕاگرتن!"ی ئەم یادە، ستایش‌و پیاهەڵدانی رۆژنامەگەریی کوردی‌و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئازادیی رۆژنامەگەری لەکوردستاندا. کەناڵە حیزبی‌و سێبەرەکان پڕ بوون لە راپۆرتی تایبەت بە چالاکییەکانی یادەکەو بەرنامەو گفتوگۆی پڕ لەدروشمی بریقەداری داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ رۆژنامەگەریی کوردی بە یەکێک لە سەختترین قۆناغەکانی خۆیدا تێدەپەڕیت. ئەو پەراوێزە بەرتەسکەی بۆ میدیای ئازاد لە کوردساندا هەبوو، رۆژبەرۆژ بەرەو بچووکبوونەوەو لەناوچوون دەچێت. حیزب‌و سیاسەتمەدارەکان لە رێگەی تەرخانکردنی بوودجەی زەبەلاحەوە بۆ "میدیای سێبەر"، هەنگاو بە هەنگاو کایەی میدیایی کوردستان داگیردەکەن. میدیای سێبەر دیاردەیەکی تازە نیە لە کوردستاندا، هەر لەدوای راپەڕینەوەو لەگەڵ توندوبوونەوەی ململانێێ نێوان حیزبەکان‌و دواتریش شەڕی ناوخۆدا، لێرەو لەوێ دەمانبینی چەند بڵاوکراوەیەک هەڵدەتۆقین کە ئەرکیان ئەوەبوو پەلاماری رکەبەرەکان بدەنو هەواڵو زانیاریی موخابەراتیو زۆربەی جار هەڵبەستراو لەسەریان بڵاوبکەنەوە. بەڵام بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، جیاوزییەکی دیاری لەگەڵ ئەوانەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا هەیە، هەم لەرووی قەبارەو تێچوونەوەو هەم لەڕووی تەکنیکی کارکردنەوە. وەکو جاری تریش‌و لەشوێنی تریشدا باسم کردووە، پێم وایە کەناڵێ (جەزیرە)ی قەتەری‌و هاوشێوەکانی بوونە مۆدێلێک بۆ سیاسەتمەدارەکانی ئێمە، بەتایبەت پاش ئەوەی (جەزیرە) لەماوەیەکی پێوانەییدا توانی ئەو سەدان کەناڵە عەرەبییە رەسمی‌و مردووانەی وڵاتانی عەرەبی لە مەیدانەکە بکاتە دەرەوەو ببێتە پڕبینەرترینو کاریگەر ترین کەنال لە وڵاتە عەربییەکاندا. توانی وڵاتێکی بچووک‌و بێقەوارەی وەک قەتەر بکات بە گەمەکەرێکی گرنگ لەنێو وڵاتە عەرەبییەکان‌و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشدا. هەمووشمان دەزانین ئەو جزیرەیەی لەسەرەتادا (بەو جورئەتو کرانەوە بێوێنەیەی لەهیچ میدیایەکی عەرەبیدا نەماندیبوو) وەک کەناڵێکی ئازا‌و ئازاد‌و جیاواز خۆی پێناساندین، ئێستا ئیتر وەک دەڵێن، دەستەکەی کەشفەو بە روونی دیارە لەرووی سراتیجەوە چ ئامانجێکی هەیەو خزمەتی چ ئایدیۆلۆجیاو بەرژەوەندییەک دەکات. جەزیرە بەرهەمی داهاتی زۆروزەبەندی پەترۆڵو خەونی بەرزفڕینی میرو شێخە گەندەڵەکانی قەتەر بوو، بەڵام جیاوازی ئەمانەی دوایی لەگەڵ میرو سەرکردە گەندەڵەکانی تری ناوچەکەدا ئەوەیە، قەتەرییەکان گەلێک زوو لە گرنگی‌و کاریگەریی میدیا لەسەردەمی شۆڕشی زانیاری‌و تەکنۆلۆجیدا تێگەیشتن. دەستپێشخەر بوون لەداهێنانی میدیایەکدا کە پێشتر لەناوچەکەدا نموونەی نەبوو، میدیایەک کە بە ڕواڵەت ئازاد دەنوێنیو رووبەرێکی فراوان بە دەنگە جیاوازەکان دەدات، بەڵام لە ناوەرۆکو ستراتیجدا، لە وێنەو پەیامدا، بێ هیچ گومانێک ئاڕستەکراوەو لەخزمەتی ئایدیۆلۆجیاو سیاسەتێکی دیاریکراودایە. رووداوەکانی "بەهاری عەرەبی!"و قەیرانی نێوان سعوودییەو قەتەر، باشترین دەرخەری ئەو راستییە بوون. ئەو دیاردەیەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا بە "میدیای سێبەر" ناسراوەو خەریکە بەتەواوی فەزای راگەیاندنی کوردی داگیر دەکات، هیچ نیە جگە لە کۆپیکردنەوەی ئەزموونی جەزیرەو هاوشێوەکانی. جێگەی سەرنجە کە تەنانەت سەرچاوەکانیشیان هەمان سەرچاوەن: داهاتی زۆروزەبەندی پەترۆڵو سەرکردەی گەندەڵ! بێهوودە نیە کە لە لوتکەی قەیرانی دارایی‌و بێمووچەیی خەڵکی کوردستاندا، "ئەو کەناڵانە نە بایان دیو نە باران!"، بگرە لەو دۆخە سەختەشدا ژمارەیان زیادی دەکردو چاوەڕێ دەکرێ زیاتریش بکەن. بەڵام با بێ‌ویژدان نەبین بەرامبەر بە جزیرەو ئاماژە بە جیاوازییەکی گرنگ لەنێوان ئەو کەناڵەو میدیای سێبەری کوردی‌دا بکەین. ئەگەر کەشفبوونی دەستەکەی جزیرە چەند ساڵێکی پێچووبێت، ئەوا میدیا سێبەرەکانی لای خۆمان هەر زوو، لە هەموو تەنگژەیەکی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا، جار لەدوای جار دیوی راسەقینەی خۆیان بۆ ئاشکرا کردووین. ئاخر وەکو دەڵێن (تەقلید) قەت وەکو (ئەسڵ) دەرناچێو وەکو ئەوی پێ ناکرێ. بەکورتی، دەسەڵاتدارەکان بە زەبری هێزو گوشار‌و تۆمەت‌و هەڵمەتی راگەیاندنی کەناڵە زۆر‌و بۆرەکانیان نەیانتوانی میدیای ئازاد لەناوبەرن. ئێستا دەیانەوێ بە زەبری پارەی بێ حسابیان فەزای میدیایی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن. ئەمەش شەڕێکی نابەرامبەرە: گیرفانی بەتاڵ، بەرامبەر بانکی "سیاسییە بازرگانەکانو بازرگانە سیاسییەکان"! لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیام لەوەی ئەگەرچی ئەمە قۆناغێکی سەختو تاریکە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری لەکوردستاندا، بەڵام ئەمیش هەر تێدەپەڕێ. جارێ با ئەوەمان لەبیربێ کە کوردستان قەتەر نیەو هیچ ئەزموونێکی (کۆپی- پەیست)یش سەرکەوتوو نابێت. جگە لەوەش دەبینین خودی ئەسڵەکەیش، واتە کەناڵی جزیرە، چیدی ئەو کەناڵە کاریگەرە نیەو ئەو رۆڵەی نەماوە کە لەسەرەتادا هەیبوو. لەبەر هیچ نا، لەبەر ئەوەی هیچ کەسو دەزگایەک ناتوانێ تاسەر، خەڵکی بخەڵەتێنی. لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، ئێمە میللەتێکین دەیان ساڵە لەپێناوی ئازادی‌دا قوربانی دەدەین، دوژمنە زەبەلاح‌و خوێنڕێژەکان نەیانتوانی چۆکمان پێ دابدەن، بۆیە ئەگەر رۆژگاری تاریکیشمان بەسەردا بێت، بێگومان تەسلیم نابین‌و بەردەوام دەبین. داهاتووش هەر بۆ ئازادی‌و ئازادیخوازانە.
دانا رەشید یەکێک لەو کەسایەتیە دیار‌و تا رادەیەکی زۆر ئەگەر گونجاو بێ بۆ وتن ( قسە لە ڕووانەی) کە بەم دوایە دەرکەوت رابون مەعروفە ، رابون پێش دروست بوونی بزوتنەوەی گۆرران دەنگیمان دەبیست وەلی گۆرران سەرەتا وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری لەسەر بنچینەی رای ئازاد و ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتن ، یەکێک لەو رەخنە گرە ئیجابیانەی دەرکەوت رابوون مەعروف بوو ، هەتا ئەو کاتەی گۆرران لەگەڵ رەوتی ئێش و ئازارەکانی جەماوەردا بەرامبەر حکومەت و پەرلەمانی گەندەڵ و حیزبی کۆمپانیاو دەسەڵاتی بنەماڵە دەجەنگاو لە ململانێێ توندا بوو ، قسەو کار‌و ئاکاری هەم رابون و هەم ئەوانەی ئەوکات لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون بەرز دەنرخێندرا ، چونکە لەسەر دروشمە بنچینەییەکانی بزوتنەوەی گۆرران کار دەکرا ، بێ گومان گەورەترین دروشم ( گۆڕینی سیستەمی حکومرانی ، نەهێشتنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ، دوور خستنەوەی دەستی بنەماڵە لە حکومەت و سیستەمی حوکمدا ، دەستورێکی نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان ، ئازادی و دیمۆکراسی و ماف فەراهەم بکرێت ، سەرانی حیزب راستەوخۆ دەست وەرنەدەنە کاروباری حکومەت ، ئازادی رۆژنامە نوسی ، سەروەری دادوەری ، ....... هتد) وەلی کاتێک ئەم بزوتنەوەیە لە رەوتی خۆی لایداو کەوتە سەر سەودای جۆرێک لە بنەماڵە کردن و قۆرخ کردن و بە گژا چونەوەی رەخنەو واتە بوو بە ستایلێکی تری هەمان کوالیتی حیزب لە باشوری کوردستان ، ئەوکات رابون مەعروف کە هاتە دەنگ وەک چۆن هەمان رابون ئێستە لە نەوەی نوێ هاتۆتە دەنگ ، جا لێرەدا دەکرێ بپرسین گەلۆ ئەم دەنگە تا چەند دەنگێکی رەواو رابون و پڕ رەخنەی جدی بوە و هەیە ؟ بەندە بەش بە حاڵی خۆم ئەوکاتەی لە ناو گۆرراندا بوو بەرگریم لێ دەکرد ، چونکە ئەوەی ئەو دەیوت راستیەکی حاشا هەڵنەگر بوو ، ئاخر دیار ترین دروشمی بزوتنەوەی گۆرران بریتی بوو لە شەفافیەت کە قسەت لەگەڵ هەر گۆرانخوازێک بکردایە یەکەم وشە نا دوەم وشە دەیوت شەفافیەت ، کاتێ خودی شەفافیەت دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، ئەگەر دەنگ هەڵنەبڕیت و نەیەیتە دەنگ ئەوا بێ شک خودی خۆت دەکەویتە ژێر پرسیارەوە گەلۆ کەوتویتەتە گیرفانی کام لایەن و کام کۆمپانیاو بەرژەوەندیەوە ، ئیدی سیاسەت و کاری رێکخراوەی دەبێتە قسەو ئاخاوتنێکی تەواو فریودەر و هەڵخەڵەتێنەرانە ، رابون لێرەوە دەنگ هەڵدەبرێت واتە سەرەتای دەرکەوتنی کیشەکە ، سەرەتای بە بنەماڵە کردن و بە کۆمپانیا کردن و سەرەتای تاریکاندن و سەرەتای بە لارێ بردنی ماف و دەنگی خەڵک ، رابون دەیوت ئەو میلەتەی دەنگی خستە پاڵ دەنگی بزوتنەوەی گۆرران بێ گومان بۆ ئەم کار‌و کردەوانەی ئەمڕۆ دەنگیان نەداوە ، هەر بە هەمان ریتم و لۆجیک ئێستە دەلێ ، ئەوەی دەنگی داوە بە نەوەی نوێ و پەرلەمانتاران بێ گومان بۆ ئەم بە کۆمپانیاو بنەماڵە کردنە دەنگی نەداوە ، کەواتە بەم لۆجیکە دەنگ هەڵبرینی هەم رابون مەعروف و هەم هاورێکانی بەدەر لەوەی چ نەوەی نوێ و چ (بزنس مان) شاسوار عبدالواحد دەخەنە ژێر پرسیارەوە ، کۆی گشتی جوڵانەوەکەو تەواوی دەنگ دەرانیشی رادەچڵەکێنێت کە ئیدی هۆشیارتر بن لەوەی کە هەن ، برواو سیقە دەبەخشێتە هەوادارو دەنگ دەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئیوە دەنگتان داوە بە بەرنامەو پرنسیبەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ژێر دروشمی روناکی گڵۆپێک ، نەک بزنس مان و خاوەن کۆمپانیایەک ، لێرەوە تێک چون و پەرت بوونی فکرو ئایدیا دێتە گٶرێ کە دوو کەرت بوون و چەند کەرت بوون دروست دەبێ و جارێکی تر حیزبێکی تری بنەماڵەیی و کۆمپانیاو باندێکی تری حیزبی دەچیتە سەر ئەوانی تر ، بۆیە دەبێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە راشکاوی پشت گیری رابون و هاورێکانی بکەن و بۆ بەرگری لە خۆیان و لە دەنگدەرانیان چ شاسوار عبدالواحید وەک سەرۆکی جوڵانەوەکە یەک لا بکەنەوە و لە نێوان کۆمپانیاو بزنس و حیزب و حکومەتدا سنوربەند بکەن کە یا سەرۆکی نەوەی نوێ بێ یا بزنس مان و خاوەن کۆمپانیا بێ ، لە لایەکی تر نەوەی نوێ بە رێگەی دروشمەکانیدا بەرن نەک بە لارێێ خواستە بنەماڵەیەکان و پیلان و پلانەکانی خوشک‌و برا بەرن .
گۆران عەلی كەریم عێراقی ئێستا خەریكە وێنەیەكەی رونترو و ئاشكراتری دەبێت، هەر چەندە نەخشەی سیاسییەكەی لەتابلۆیەك دەچێت، كە جێگە پەنجەو دەستی نادیاری پێوە دیارە، بەڵام بەئاسانی هەمومان دەتوانین وێنەكە بینین. سێ سەرۆكایەتیەكەی كە پێكهاتەیەكە لە شیعە و سونە و كورد، هەرچەندە ئەمە لەدەستوری عێراقدا ئاماژەی پێنەدراوە، بەڵام وا بۆ چوار خول دەچێت وەك عورفێكی سیاسی لێهاتوە، هەربۆیە كورد لەسەر سەرۆككۆماری، شیعە بۆ سەرۆك وەزیرانی و سوننەش بۆ سەرۆكی پەرلەمان لەناوخۆیاندا كێبەركێیانە نەك لەگەڵ یەكتر. بەڵام لەپێكهێنانی دەوڵەتدا رێكەوتنی لەسەركراوە. چەند هەفتەیەكە باس لە سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی ئەكرێت، پێشبینیەكان ئەوەیە گوایە لەمانگە گەرمەكانی هاویندا، ئەگەری سەرهەڵدانی نارەزایەتی لەشارەكانی خوارو هەیە، دیارە عێراق وڵاتیكی پركێشەیەو لێواو لێوە لە گەندەڵی، عێراقی دوای سەددام هێشتا نەیتوانیوە لەسەر پێیەكانی خۆی بوەستێت، بونی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی كەبەشێكی زۆری هێزە سیاسیەكانی لەپشتەو هەندێكیان تۆمەتبارن بەوەی كە ئەوان رێگە خۆشكەرن بۆ ئەم دۆخە،هەمو ئەوانە وایكردوە ویستێك دروست بێت تەرو وشك پێكەوە بسوتێنێت، بەڵام بەئاسانی هەست بەو بزوێنەرەش دەكرێت، كە بەشێك لەو هێزانەی لەپشتەوەیە كە خۆیان سودمەندن لەدرێژەپێدانی ئەم دۆخی گەندەڵی. گرفتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق، گرفتی دروستكراوە،زۆر بە ڕونی ئەوە دیارە هەمو ئەو هاندان و پیلانگیڕیەیی دەرەوەی عێراق، وایكردوە هەندێك بەویستی بەرژەوەندیەكانی خۆیان خوێندنەوە بۆ دۆخی عێراق بكەن، رەنگە بەشێكی رەخنەو گازندەكان لە سۆنگەی ئەوەوە بێت خۆیان لەم نەخشەیە بەشی كەمیان بەركەوتوە و خوێندنەوەكەیان تێكەڵ بە ئەجێندای كەسایەتی خۆیان بكەن. عێراق و عێراقیەكان چەندین ساڵە لەناو دۆخی خراپ و جەنگی قورس‌دا دەژین، حوكمی فاشی بەعسیەكان، شەڕی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران، گەمارۆی ئابوری، جەنگی كەنداو، دواتریشیان گرفتەكانی ناوخۆ و شەری كاولكاری داعش، بەشێكە لە وەیشومەی مێژوویەكی درێژ و تا ئێستاش بەردەوامە، پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا عێراق پێویستی بە چاكسازییەكی ریشەی و شێنەیی هەیە، یان بە بەهارێكی عەرەبی هاوشێوەی وڵاتانی تری عەرەبی؟، ئاخۆ ئەو وڵاتانەی بەهاری عەرەبی تیدا رووی داوە بەكۆێ گەیشتون؟، خەڵك چەند سود مەند بوون؟، ئەمە لەكاتێكدایە کەدەسەڵات لەعێراقدا، هەر چەند ساڵێك قابیلی گۆرانكارییە و كورسی دەسەڵات وەك دەسەڵاتە شمولییەكان لەسەر هیچ كەس و لایەنێك تاپۆ نەكراوە. لەعێراق چەك لەدەستی چەند هێزێكی ملیشایی حزبی و مەزهەبیدا هەیە، بۆیە گرنگە بەهەستیاریەوە سەیری دۆخەكە بكرێت، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە عێراق خەریكە دەبێتە چەقی، بەریەكەوتن و كێبەركێكان، بۆیە بۆ لایەنەكان و خەڵكیش واباشترە، لەبەرژەوەندیی تەسكی خۆیانەوە سەیری دۆخەكە نەكەن، چونكە ئێستا سەرباری ئەو تێبینیانەی هەیە، سێ سەرۆكایەتیەكە، توانیویانە ئاڵۆزی هەرێم و ناوەند، شیعەو سونە، كورد‌و عەرەب تارادەیەكی باش خاوبكەنەوە، بەتایبەتی كە بەهەوڵی دبلۆماسی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رووی لەكرانەوە كردوە و پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و جیهان رێكخستۆتەوە. مرۆڤی هوشیار لێرەوە سەیری دیمەنەكە دەكات، نەك لەو شوێنەوە كە خۆیی و بەرژەوەندیەكانی دەبێتە چەقی بیركردنەوە، گرنگە پرسە زاتییەكان گرفتە ئیدارییەكان، نەكرێتە بەهانە بۆ پەلاماردان و شەرعیەت دان بەپلار هاویشتن، گرنگە لەوەتێبگەین كە گۆرانكاری و چاكسازی ئەوەیە مرۆڤ لەدائیرەكەی نزیك خۆیەوە دەستپێبكات، چونكە ئەوەی دەوترێت تۆیەك بۆ دەوروپشتەكەت باش نییت، ئەو رێچكەیەیە كە دەمانباتەوە سەرمەحسوبیەت، بۆیە ئەوەی دەكەوێـتە دەرەوەی بازنەكە، هەقە لەوەتێبگات چاكسازی لەلای ئەوەوە دەستی پێكردوە
كەمال چۆمانی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، زۆربەی هێزەکان باسی دروستکردنی دەرفەتی کاریان دەکرد. قوباد تاڵەبانی لە هەمویان زیاتر. لە هەرێمی کوردستاندا، کێشەیەکی گەورە بێکارییە کە مەحاڵە حکومەت چارەسەری بکات. هیچ ئامارێکی فەرمیی و بڕواپێکراو نییە کە رێژەی بێکارییمان پێبڵێت، بەڵام بەدڵنیایی رێژەی بێکاریی، بەتایبەتتریش لەناو گەنجان، مەترسیدارە. کێشەیەکی بێکاریی هەر ئەوە نییە کار نییە، بەڵکو لە دونیای ئەمڕۆدا، هەندێک پسپۆڕیی و لێزانیی هەن چیتر لە بازاڕی کاردا شوێنیان نابێتەوە، پیشەیەک نییە بیکەن. واتا کێشەکە هەر نەبونی کار نییە، بە نمونە دکتۆرێک دەکرێت ئەمڕؤ کاری نەبێت، بەڵام سبەی کاری دەستدەکەوێت، بەڵکو کێشەکە قوڵترە لەوە چونکە هەندێک پسپۆڕیی هەن لە ئێستدا لە بازاڕدا ناتوانرێت بخرێنە سەر کار. بە پێشکەوتنی ئابوریی هەرێمی کوردستانیش، بەتایبەتتریش بە پێشکەوتنە دیجیتاڵ و ئەلکترۆنییەکان، بازاڕی کار کێشەی زیاتری تێدەکەوێت. بۆ نمونە، ئەگەر لە هەرێمی کوردستاندا گواستنەوەی گشتیی پێشبکەوێت، پاس و ترام لەناو شارەکاندا جوڵە بکەن، ئەوا شۆفێرانی تەکسیی دەکەونە قەیرانێکی زۆر گەورە کە تەکسیی پیشەیەکی بەهێزە لە کوردستاندا. کەم شوێن هەن لە دونیادا هێندەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە بڕوانامە ببەخشنە خوێندکاران، بەڵام ئەو خوێندکارانە ئامادە ناکرێن بۆ هیچ کارێک، ژمارەیەکی کەمیان نەبێت. هەندێک پسپۆڕییش هەن لە بازاڕی کاردا شوێنێکیان نییە کاری تێدا بکەن. لە شارێکی وەکو هەولێری پایتەختدا، دو دەزگای هونەریی نادۆزیتەوە بۆ نمونە کە دەرچوانی هونەرە جوانەکان بتوانن کاری تێدا بکەن. وەزارەتی رۆشنبیرییش هیچ پڕؤژەیەکی ئەوتۆی نییە بۆ دەرچوان، تەنانەت فەندێکی بچوکیش نییە بۆ هونەرمەندێک ئەگەر بیەوێت داهێنانێک بکات. دەرچوانی مێژو لە کوێ کاربکەن؟ ئەی ئەوانەی جیۆگرافیا و کۆمەڵناسیی و زمانی کوردیی؟ ئەمڕۆ لە دونیادا، زۆر باس لەو مەترسییە گەورەیە دەکرێت کە لە داهاتودا ئامێرەکان لە ئینسان زیرەکتر دەبن، تەنانەت دەکرێت ئەپڵیکێیشنێک باشتر لە دکتۆرێک چارەسەریی نەخۆشییەکانت بۆ بنوسێت. دەکرێت سەیارەی زیرەک جێی ئەو سەیارانە بگرێتەوە. ئەمە مەترسیی گەورەن، بەڵام دونیا باسیان دەکات و بەدوای چارەسەریین. لە هەرێمی کوردستاندا، قەیرانەکان زۆر قوڵن، کەچی پۆپیولیستانە بەرپرسانی حکومەت و حیزبەکان زۆر بەسادەیی باس لە دۆزینەوەی کار و دروستکردنی دەرفەتەکان دەکەن. دەبێت ئەوە بزانن کە بێکاریی ناو گەنجان هەڕەشەیەکی هەرە گەورەیە کە لە داهاتوی زۆر نزیکدا روبەڕوی حکومەت و حیزبەکان دەبێتەوە. بێکاران ناتوانن دە ساڵی تر چاوەڕێبکەن بۆ ئەوەی کاریان دەستبکەوێت، یان خۆیان هەڵوێست وەردەگرن یان زۆر ئاسانە لەلایەن گروپی جیاجیاوە بێهیوایی و دەردەسەرییان بقۆزرێتەوە. مەسڕوڕ بارزانیی دەبێتە سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانییش دەبێتە جێگری. ئەوان هیچیان پسپۆڕیی ئابورییان نییە. لە دەوروبەریشیان کەسانی ئابوریناس نین. دەزگاکانیش لەو بوارە کارناکەن. هیچیشیان ناتوانن کۆتایی بە گەندەڵیی بهێنن. هەردوکیشیان تا ئێستا قسەیەکی جدییان لەسەر بێکاریی نییە، ئەوەی هەیە تەنها قسەی سەر شاشەیە. هەمو تەرکیزیشیان لەسەر حکومەتە. حیزبایەتیی و خزم-خزمێنەش بازاڕی کاری قۆرخکردوە. کەرتی تایبەت ناڕێکخراوە. هەرچەندە زۆر دەڵێن پێویستە کەرتی تایبەت پێشبخرێت و کار دروستبکات، بەڵام ئەو کارانەی کەرتی تایبەت بۆ نمونە لە ئێستا لە بازاڕدا فەراهەمی کردون، بە زۆربەی ئەو کەسانە ناکرێت کە لە زانکۆکان دەرچون. ئەگەر بارزانیی و تاڵەبانیی بەجدیی بیر لە چارەسەرکردنی قەیرانی بێکاریی نەکەنەوە، ئەوا ئەو کابینەیە، بە پێچەوانەی کابینەکانی تر کە ئۆپۆزسیۆن و فەرمانبەران دژی راپەڕین، بێکارانی گەنج دژی رادەپەڕن.