سەلام عەبدوڵا دوێنێ لە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەماندا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەربژێری خۆی دەستنیشان كرد كە بەڕێز مەسرور مسعود مستەفا بارزانییە. لە دەنگدانێكی ئاشكرادا لە كۆی 97 پەرلەمانتار كە ئامادەی دانیشتنەكە بوون بەربژێری پارتی 87 دەنگی هێناو بووە كاندیدی دەستنیشانكراوی خۆی كە بدرێتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە داوای لێبكات كابینەی نوێی خۆی لە ماوەی یەك مانگدا پێكبهێنێت. وا چاوەڕوان دەكرێت كە كاری پێكهێنانی حكوومەت درێژە نەكێشی، چونكە نوێنەرانی پارتی ماوەیەكی دوورودرێژە لە دانوستاندابوون لەگەڵ لایەنەكان، بۆیە هیوا زۆرە كە كابینەی نوێ لە ماوەیەكی كورتدا دەستبەكار بێت. بەڕێز مەسرور بارزانی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسی دوورودرێژە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە و لە دەستگایەكی گرنگی هەرێمدا بەرپرسیاری گرتۆتە ئەستۆ كە ئامانجی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دانیشتوانی بووەو بە دانپێدانانی یارو نەیاری بەڕێزیان لە كارەكانیدا سەركەوتوو بووەو چەندین تۆڕی تیرۆریستی و سیخوڕی هەڵوەشاندۆتەوەو هەمیشە چاوێكی بە ئاگا‌و بە ئەزموون بووە بۆ پاراستنی هەرێمەكەمان، ئەمە جگە لە مێژووی دوورودرێژی خانەوادەكەی كە زیاتر لە سەدەیەكە خەبات دەكەن و قوربانی بۆ گەلەكەمان دەدەن و هەمیشە داكۆكیكارێكی سەرسەختی دوژمنانی كوردستان بووەو گەورە پیاوی مەزنی وەكوو شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی و سەرۆكی نەمر مستەفا بارزانی و كاك ئیدریسی شەهیدی هەمیشە زیندوو و سەركردەی هەمیشە پێشمەرگە سەرۆك مسعود بارزانی و دەیان سەركردە و سیاسەتمەدار و خەباتگێڕو پێشمەرگەی قارەمانی تێدا هەڵكەوتووە كە جێی شانازین و بوون بەلایەنێكی گرنگی مێژووی گەلەكەمان. لە ئاستی دیبلۆماسیشدا كارامەیی خۆی نواندووە، چونكە هەر شاندێكی باڵای دیبلۆماسی و سەربازی سەردانی هەرێمی كردبێت سەردانی بەڕێز مەسرور بارزانی و دەستگا گرنگەكەی كردووە، ئێمەش لە دڵەوە داوای سەركەوتنی لەم كارە نوێیە بۆ دەكەین كە دڵنیاین بە ئەزموون و شارەزایی و كارامەیی خۆی لەم كارەشیدا سەركەوتوو بێت و لە بواری حوكمڕانیشدا كارامەیی و توانای سیاسی خۆی بخاتە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان بكات. كاری سەرەكیشی دەبێ دابینكردنی ئەمن و ئاسایشی تێكڕایی هەرێم و دانیشتوانی بێت و هەوڵی بێ‌وچان بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و شڕەخۆر و دابینكردنی بژێوی خەڵك و بەرزكردنەوەی داهاتی كارمەندانی مووچە نزم و كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان مووچە زۆر و نزمەكان كە ئێستا هەستی پێدەكرێ، بێگومان هەموان پشتیوانی و پشتگیری دەبین.
هادی حەمەرەشید ئەو دیوەی کە هەمووان ئەیڵێنەوە، هەموو ڕاستییەکە نیە، ئەوەی کە گوایە یەکێتی ماڵێکی بێ خاوەنە و لەبەرخورد لەگەڵ ئەوانیتردا وەك پارتی هەڕەشە و هاشوهوش ئەکات و تەقە لە بارەگاکانیان ئەکات و ئەسوتێنێت و ئەکوژێت، ئەمە ڕوونە و کۆپی یەکترن، هەردووکیان ڕیسوابن، هەروەك ڕیسوای بەردەم هێزەکانی مەرکەز و وڵاتە هەرێمایەتییەکان بوون، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە! هێزێك کە نزیك بە ساڵێك لەمەوبەر دێتە سەرت، خوێن ئەڕێژێت و بە مەبەست تەقە لە وێنەی سیمبۆل و ڕابەری ڕۆحیت ئەکات، کەچی هەر هەمان شەو لەگەڵیان کۆئەبیتەوە و بێباکانە لەناو کادیرە توتی ئاساکانتدا بڵاوی ئەکەیتەوە کە ((بابەتەکە شەخسییە و کێشەی کەسیی نێوان فڵان و فیسارە و دوور و نزیك کێشەی یەکێتی و گۆڕان نیە)) دوای سێ ڕۆژ لەفشاری دۆستان، جا بە دوودڵییەوە ڕاگەیەنراوێکی شەرمنانەی جڤات بڵاوئەکەیتەوە، بەفیتی ئەم و ئەو قایلیت بە گەڕە لێبوردنێك و بکەرانی تاوانەکە ئەهێننە سەر ئارامگای کاك نەوشیروان و ڕێکخەری گشتیی و خانە لەگەڵیان ئەوەستن، ئەمجارە و دەیان جاریتریش بۆیان قوت ئەچێت و هیچیش لە دۆخەکە ناگۆڕێت! ئەم نووسینە سکرین بکەن(کە دڵنیام نەشڵێم هەر ئەیکەن و بۆ ئەم و ئەوی ئەبەن!) هەڵیگرن بۆ ڕۆژگاری خۆی، هێزێك کە بە مەرکەزیی بڕیاری شکاندنی کارەکتەر و فیگەرە کاریگەرەکانی خۆی دابێت و عەبدولڕەزاق شەریف گوتەنی(سواڵکەر و قەرەجی هاوردەی سلێمانی) بەردابێتە گیانی کەسێتییە سەنگینەکانی خۆیەوە، هەر بەجدیی بافڵ و بنەماڵەی تاڵەبانیی ئیتر چۆن سڵیان لێ ئەکەنەوە و لەمەش بەدتر ناکەن؟! هێزێك بەناو سەرکردە مەیدانییەکانی ئێستای واستە لای ڕێباز حەملان بکەن تا بە نێچیرڤان بڵێت چاوێکی لێیانەوە بێت چونکە دوو ئەندامیتری خانەی ڕاپەڕاندن سیڤییان بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم پڕکردووەتەوە و بەزمانی حاڵ ئەڵێن:((اژْكُرْنِی عِندَ رَبِّكَ)) ئەبێت ئەم شەقاوە و شەللاتییانەی ماڵی تاڵەبانی لەچی سڵ بکەن؟! گۆڕانخوازانی قوربانیدەر; پرۆسەکە لەوە قوڵترە کە بە شێر و کۆپی پێست کردنی بەیاننامەیەکی کرچ و کاڵ یان نووسینێکی سۆزگەراییانەی برادەرێك چارەسەر بکرێت، بەڵکو گۆڕان بە مەرکەزیی هەوڵی سەردەست کردنی کۆمەڵێك دەستوپێ سپی و هیچ لەباردا نەبوو ئەدات و خەڵکانی دڵسۆزی ڕیزەکانی خۆی ئەبوغزێنێت و لەڕیزەکانی خۆی دووریان ئەخاتەوە، کۆمەڵێك پۆست پەرست و ماستاوچی ئەهێنێتە پێشەوە، کە بچوکترین قورساییان لەلای ئەو دوو بنەماڵە مافیایە نیە، دەی دڵنیابن دەرئەنجامەکان لە ئێستا باشتر نابێت. #درود_بۆ_گیانی_شەهید_ڕێبەند_و_هەموو_شەهیدانی_دەستی_غەدر_و_خیانەت
كامەران وریا قانع ( ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، نه‌وه‌ی سێیه‌م ته‌فرو تونای ده‌كات و له ناوی ده‌بات) په‌ندێكی یابانی. ئه‌مه چ له‌عه‌نتێكه به‌رۆكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی گرتوه؟ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سی و داده‌نیشێ بۆ پاكردنه‌وه‌ی خۆی ره‌جمێكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كات؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه‌ی خراپی و گه‌نده‌ڵی ئه‌م هه‌رێمه به په‌نجه‌ره‌كانی گۆڕان تێپه‌ریوه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تاقه كیانێكی سیاسییه له‌دوای دروست بوونیه‌وه، هه‌مووان هێرشیان كرده سه‌ری هه‌ر له ئه‌ندامه درێژكراوه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێم بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئیسلامیه‌كان ئه‌مه جگه له هێرشی به‌رده‌وامی پارتی و یه‌كیه‌تی. ئه‌م خۆ خاڵیكردنه‌وه‌یه له فەشل و شكستی خۆیان ده‌رده‌كه‌ی به گۆڕان ده‌رێژن. چ كیانێكی سیاسی له‌م ده ساڵه‌ی دوایی جگه له گۆڕان، به‌رده‌وام هێرشی كراوه‌ته سه‌ری،باره‌گاكانی سوتا بێت،لایه‌نگرانی سزای سیاسی درابێت، ده‌نگه‌كانی دزرا بێت، رێگری لێكراوه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی سیاسه‌ت بكات. ته‌ماعی دنیا خرابێته پێش ئه‌ندامه‌كانی به‌مه‌به‌ستی كرینه‌وه. چیتان ده‌وێت له گۆڕان ؟ تاكو ئۆپۆسزیۆنی سه‌ره‌كی و راسته‌قینه بوو، هه‌مووتان له ناوه‌راستی رێگاكه به‌جێتان هێشت، به‌رده‌وام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌تان به سه‌رچاوه‌ی تێكچووی دۆخه‌كه‌و و دروست كردنی ئاژاوه تۆمه‌تبار ده‌كرد.كاتێك ئه‌ندامه‌كانی به سێ مانگ و چوار مانگ مووچه‌یان نه‌بوو،كاتێك ژووره‌كان پاره‌ی ئاوكڕینشیان نه‌بوو ده‌تانوت سیاسه‌ت به گیرفانی به‌تاڵ ناكرێت. كاتێك ئه‌م حزبه بیرێك له دۆخی خۆی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌ك به‌خۆیدا بێنێته‌وه‌و به ئاشكرا رایگه‌یاندوه ده‌چێته حكومه‌ته‌وه ، هه‌موو به پیاوی پارتیتان تۆمه‌تبار كرد . هێز نه‌ما له گۆره‌پانه‌كه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌كات (جگه له پارتی) هه‌موو پشتیان تێكرد. دواجار له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر ئاساییه له سیاسه‌ت هه‌موو به سیخوری پارتیتان تاوانبار كرد. گۆران به ئاشكرا باسی كردوه له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ك،وه ماوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بنه‌مایانه دیاری كراوه،ئه‌گه‌ر پارتی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو، ده‌توانێ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نێت، دنیا ئاخریش نابێت. یه‌كیه‌تی نیشتمانیش به شاهیدی گه‌وره‌و بچوك ده‌زانێت ئه‌وه یه‌كیه‌تیه نه‌یوست له‌گه‌ڵ گۆران هێزێكی گه‌وره دروست بكه‌ن بتوانێت به‌رامبه‌ر پارتی بوه‌ستێته‌وه. كێشه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌یه ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به خۆی بكات كه خه‌ڵكی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌ویان به‌جێهیشتوه، ئه‌گه‌ر گۆرانیش نه‌بێت زه‌حمه‌ته ئه‌و حزبه جارێكی تر رۆژانی زێرینی له‌م ناوچه‌یه دووباره بكاته‌وه، یه‌كیه‌تی با مێژووی پارتی و شوعیه‌كانی ئه‌م شاره بخوێنێته‌وه ( بێگومان ئه‌مه بۆ گۆرانیش راسته، پێویسته به وردی كار له‌سه‌ری بكات) سه‌رده‌مانێك له‌م شاره پارتی یاخود شوعی نه‌بویتایه عه‌یبێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م شاره بۆ یه‌كجاری ئه‌وانی به‌جێهێشت. واز له گۆڕان بێنن ، ئه‌و رێگایه‌كی هه‌ڵبژاردوه‌و ته‌حمولی هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات، جارێك زووه ببیته فالچی و جادوگه‌ر چوار ساڵی داهاتوی دیاری بكه‌یت،ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت گۆڕان فریادره‌سی پارتی بوو له‌م ماوه‌یه، بیر بچوكه، ئاخر پارتی له 1946 ته‌نها یه‌ك بنه‌ماڵه حكومی ده‌كات،به‌رده‌وام ژماره یه‌كی گۆرپانه‌كه بوه واتا 63 ساڵ ( تا هه‌ڵبژاردنی 2009 كه گۆران به‌شداری كرد) بێ بوونی گۆڕان له گۆره‌پانه‌كه ،ئه‌رێ به‌راست پارتی پێویستی به گۆڕان بوو،بۆ ئه‌وه‌ی به ژماره یه‌ك بمێنێـته‌وه؟ ئایا پارتی حزبێكه پێویستی به میكاج كردنی دۆخی كوردستان هه‌یه بۆ پیشاندانی فره حزبی و فره ره‌نگی؟ئایا پێش گۆڕان كێ به ده‌په‌نجه هه‌موو شتێكی بۆ مۆر كرد؟ هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كیه‌تی بۆ یه‌كجار له مێژووی خۆیان جورئه‌ت بده‌نه خۆیان و بێ ته‌زویر له‌گه‌ڵ گۆڕان بكه‌ونه كێبركێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات كورد وته‌نی (... ره‌ش و سپی ده‌ردەكه‌وێت) واز له گۆڕان بێنن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه سیاسه‌ت بكات ، دڵنیابن ئه‌م شاره ئه‌ویش جێده‌هێلێت، پێویست ناكات هه‌رچی ده‌مامك ره‌ش و میكزەمینییەوە بێژماره‌كان هه‌یه ڕه‌وانه‌ی گرده‌كه‌ی بكه‌ن . له كۆتایدا شه‌هید كردنی كاكه (رێبه‌ند فه‌رهاد) زیاتر گۆرانخوازن له ده‌وری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كاركردنی پێكه‌وه‌یی،هه‌زاران درود بۆ گیانی پاكی .
جەمال حەمەرەشید هۆکار چیە حیزبی کوردی لە دواجاردا هەمویان لەیەک دەچن و شتێکی نوێ یان پێ نیە بۆ کۆمەڵگەی کوردی؟ یان بۆچی ئەو حیزبانەی جاران بە ئۆپۆزسیۆن ناسرا بون، شکستیان هێنا لە بەردەوامی دان بەو رَێگەیەو ئێستا جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵاتدا؟ یان ئایا بۆچی حیزبی کوردی بە کۆن و نوێ وە لەلایەن دەسەڵاتەوە قوت دەدرێت و ڕۆحی بەرگری کردن تا ماوەیەکی زۆر بڕ ناکات؟ تا واقعی سیاسی ئەم هەرێمە گەیشتە ئەوپەڕی نا ئومێدی لە ئێستادا ؟ پێم وایە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە چەندین هۆکار هەیە، بەڵام بە ڕای من سەرەکی ترین هۆکار و گرنگترینیان مردویی ژیانی سیاسی ناو خودی حیزبی کوردیە. بەو پێیەی حیزبەکان خولقێنەر و پێکهێنەری سەرەکی ژیانی سیاسی هەر وڵاتێکن، ڕادەی زیندوێتی ژیانی سیاسی هەر وڵاتێکیش پەیوەندی ڕاستەخۆی هەیە بە چەندێتی زیندویی مومارەسەی سیاسی لە ناو خودی حیزبەکانی هەر وڵاتێک. با بزانین بۆچی مومارەسەو ژیانی سیاسی نێو خودی حیزبی کوردی مردوە؟ ئەوەی دەیبینین لە حیزبی کوردی، هەمویان، بە ئیسلامی و عەلمانیەوە، زۆر بە ئاستەم سەرکردایەتیان نوێ دەبێتەوە، گۆڕانکاری لە سەرکردەو بڕیار بەدەستی حیزب ڕوو نادات مەگەر بە مردن، کە جاری وا هەیە لە دوای مردنی کەسی یەکەمی حیزب پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی بڕیار بە میکانیزمی سروشتی خۆیدا ناڕوات. ئەم حاڵەی حیزبی کوردی کە تەمەنی سەرکردایەتی و بڕیار بەدەستی ئەم حیزبانە بۆ زیاتر لە بیست ساڵ و بگرە زیاتریش درێژ دەبێتەوە و پێگەو پۆستەکانیان بۆ کادری گەنج و توانای نوێ چوڵ ناکەن. ئەمەش وا دەکات لەگەڵ پیر بون و لاوازی توانای سەرکردەکان، حیزبیش پیر و لاواز بێت و نەتوانێت وەک پێویست وەڵامدەرەوەی پێویستی و داخوازیەکانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگە بێت. بە سروشتی حاڵ کاتێک مرۆڤ پیر دەبێت و تەمەنی هەڵدەکشێت بەرەو ژوور، ڕۆحی بەرگری واقعی باوی تێدا کەم دەبێتەوەو ناتوانێت وەک سەردەمی گەنجی تەحەددای واقع و خراپیەکانی واقعی کۆمەڵگە بکات و زیاتر هەوڵ دەدات موسایەرەی واقعی باو بکات و دەسەڵات لە خۆی ڕازی بکات و بە بانگەشەو بیانوی جۆرا و جۆر سازش لە سەر مافەکانی خەڵک دەکات بۆ دەسەڵات. ئیتر ووردە ووردە ئەم حیزبانە میسداقیەتیان لای جەماوەر دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و متمانە لە دەست دەدەن. لە کاتێکدا کە سروشتی گەنج پێچەوانەیەو زیاتر ڕۆحی بەرگری و هەوڵی گۆڕینی واقعی باوی تێیدا بەهێزە. حیزبیش کاتێک لە کاتی سروشتی و پێویستی خۆیدا سەرکردایەتیەکەی نوێ نەکاتەوە و سەرکردە پیر و بێ تواناکانی نەگۆڕێت بە کادرە گەنج و بە تواناکانی، ئەو کاتە ژیانی سیاسی لە ناو خودی ئەو حیزبەدا دەمرێت و ئەم مردنەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر مراندن و نوێ نەبونەوەی کۆی ژیانی سیاسی لە وڵات‌دا. بۆ نموونە دەبینین لە باشوری کوردستان ئەو حیزبانەی کە جاران ئۆپۆزسیۆن بوون و جێگەی ئومێدی خەڵک بوون و دواتر رۆژ لە دوای ڕۆژ متمانەی جەماوەریان لە دەستداو ژیانی سیاسی ئەم هەرێمەیان دوچاری چەقبەستویی و نا ئومێدی سیاسی کرد، دەبینین زۆربەی سەرکردایەتیەکانیان ئەوانەن کە زیاتر لە بیست ساڵە لەو پێگەو پۆستانەدان یان ئەو دەموچاوانەن کە لە حیزبە کۆنەکانیشیاندا هەر خاوەن بڕیاڕ بوون. ئەمە جگە لەو ڕاستیە کە لە زانستی کارگێڕیدا دەڵێت مانەوەی هەر کەسێک لە پێگەو پلەو پۆستێکدا بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ هۆکارە بۆ گەندەڵ بونی ئەو کەسە و جگە لە لاواز بونی توانای بەرەو پێش بردنی کار‌و داهێنان لە کارەکەیدا. لە لایەکی ترەوە مانەوەی زۆری کەسەکان لە پێگەو پلەو پۆستەکانیاندا ئەو هەلەیان بۆ دەرەخسێنێت کە کە بە چەندین هێڵی بەرژەوەندی جیاوازەوە بە دەسەڵاتەوە ببەسترێنەوە، ئیتر بەرژەوەندی حیزبیش ببێتە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی تایبەتی کەمینەیەکی خاوەن بڕیاری حیزب و حیزب لە جیاتی ئەوەی هۆکاری بەرەوپێش بردن و خزمەتی گشتی بێت، دەبێتە هۆکاری خزمەتی بەرژەوەندی تایبەتی سەرکردەکانی. بەم شێوەیە حیزب بەرەو سازش و تەسلیم بونی تەواو بە دەسەڵات دەڕوات. لێرەوە ئەگەر دەمانەوێت واقعی چەق بەستوی ژیانی سیاسی وڵات ڕزگاری بێت دەبێت سەرەتا خودی ژیانی سیاسی ناو حیزبی کوردی لە مردن ڕزگار بکرێت.
سەركۆ یونس كەرتی گەشتوگوزار یەكێكە لەكەرتە گرنگ و ستراتیژییەكانی زۆربەی ئابوری وڵاتان و لە ئێستادا شان بەشانی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بازرگانی لەكێبڕكێ دایە و لەهەندێ وڵات ڕادەی پشت بەستنی بودجەی گشتی لەڕیزبەندی یەكەم و دووەمدایە.بەهۆی گرنگی ئەم كەرتە نیشتیمانیەوە زۆربەی وڵاتان هەوڵی تەواو دەدەن ئەم كەرتە بە پیشەسازی بكەن ،داهاتی بەدەستهاتوو لەگەشتوگوزار بەشێكە لە پێكهێنەرەكانی بودجەی گشتی وڵاتان ، هەرچەندە ئەو كەڵك و سودانەی لەم بوارەدا دەست دەكەوێ زیاتر بۆ كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكان و خاوەن ئوتێل و مۆتێل و چێشتخانەكان دەبێت و لەم ناوەندەیشدا تاكەكان بەهۆی كاركردنیانەوە لەو شوێنانە داهاتیان دەست دەكەوێت بەگشتی و چینی گەنجان بەتایبەتی . رٍێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی پێشبینی دەكات لەساڵی (2030) ساڵانە نزیكەی (1.8) ملیار گەشتیار گەشتەكانیان ئەنجام بدەن و لە ئێستادا فەرەنسا پلەی یەكەمی هەیە لە ڕیزبەندی جیهانیدا بۆ سەردانی كردنی گەشتیاران تەنها لە ساڵی (2017) ژمارەی گەشتیارانی جیهانی كەڕوویان لە شارەكانی فەرەنسا كردوە نزیكەی (86.9) ملیۆن گەشتیار بووە هەر بۆیە گەشتوگوزار بەیەكێك لە سەرچاوەكانی پاڵپشت بۆ ئابوری فەرەنسا دادەنرێت و نزیكەی ( 7.9%) بەرهەمی ناوخۆیی فەرەنسا لەكەرتی گەشتوگوزارەوە سەرچاوە دەگرێت .شایانی باسە بەپێ ی ڕاپۆرتەكان هەریەكە لە ئیسپانیا و ئەمەریكا چین و ئیتالیا و مەكسیك و بەریتانیاو توركیا‌و ئەڵمانیا و تایلەند لەڕیزبەندی یەكەمەكانی وڵاتان دادەنرێن لەڕووی ژمارەی گەشتیاریەوە . * گەشتوگوزار لە هەرێم. خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان خاوەنی سەرجەم جۆرەكانی گەشتوگوزارە و كەرتی گەشتوگوزاری بەسەرجەم جۆرەكانیەوە لەبرەودایە و جێگای ئومێدە ئەم كەرتە لە ئایندەیەكی نزیكدا ببێتە هۆكاری بوژانەوەی ئابوری هەرێم ودارایی هەرێم لە تاكجەمسەری و تەنها یەك سەرچاوەی داهات دەرباز بكات.لەهەرێمی كوردستاندا سەرجەم جۆرەكانی گەشتوگوزار بوونی هەیە بەڵام ئەو گەشتوگوزارەی ئێستا هەیە بریتیی یە لە گەشتوگوزاری هاوینە و پشوەكانی هاوین و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە. * ئامارەكان مژدە بەخشن. ساڵانە هەرێمی كوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات لە ڕاكێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی هەرێم و عێراق و دەرەكی، ئەوەتا بەپێ ی ئامارێك لەسێ مانگی یەكەمی (2019) نزیكەی (900) هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمەوە و ئامارەكە ئاماژە بەوە دەكات لەساڵی (2018) نزیكەی (3 ملیۆن و 57 هەزار) گەشتیار هاتونەتە پارێزگاكانی هەرێمەوە كەزۆربەیان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون و پێشبینی دەكرێت بۆ بۆنە و یاددەكان لە ساڵی (2019) دا ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێم بگاتە نزیكەی (3 ملیۆن و 500 هەزار كەس ) چونكە لە ئێستادا هەرێم بەتایبەتی و عێراق بەگشتی بەبارودۆخێكی تاڕادەیەك جێگیر لەڕووی ئاسایش و سیاسیەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بەرەو پێشچوونی ئابوری لەهەرێم پبَدانی مووچە بەبێ پاشەكەوت بەخۆوە بینیوە .خۆشبەختانە لەپشووی جەژنی ڕەمەزاندا نزیكەی (250) هەزار گەشتیار هاتونەتە پارێزگاكانی هەرێم و سەردانی شوێن و جێگە گەشتیاری و هاوینەهەوارەكانیان كردوە و بەشێكی زۆریان زیاتر لە شەوێك ماوونەتەوە كە ئەمەش بۆ خۆی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و مانای خەرجكردنی بڕێكی زیاتری پارەیە لەلایەن گەشتیارانەوە لەبەرئەوە داتاكان موژدە بەخشن لەم بارودۆخەدا ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە زیاد بون بووە . * ئاستەنگەكانی گەشتوگوزار بەداخەوە كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم چەندین ئاستەنگ و بەربەرستی ئابوری و كۆمەڵایەتی هەیە هەرچەندە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی تەواویان داوە بۆ چارەسەركردن و كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكان،لەگرنگترین ئەو گرفتانە نەبونی بودجەیەكی تایبەتە بۆ بوژانەوە و گەشەپێدانی ئەم كەرتە گرنگ و ستراتیژە و بێ بایەخ سەیركردنی لەلایەن زۆربەی هاونیشتیمانیانەوە و بەچاوێكی دوژمنكارانە لە گەشتیاری بیانی و عەرەب دەڕوانن و وا هەست ئەكەن داگیركەرن بەڵكو پێویستە خەڵكی هەرێم بەڕێزەوە لە گەشتیار بڕوانن چونكە هاتنی گەشتیار ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر داهات و بودجەی تاك و خێزانەكان دەبێت تێبینی دەكەین پارەو خەرجی گەشتیار دەچێتە گیرفانی هاوڵاتیانەوە هەر بۆیە پێویستە واز لەو كلتورە بهێنین و ڕێزی تایبەت دابنرێت بۆ گەشتیاران بە جیاوازی ئایین و فەرهەنگ و كلتور و زمان و نەتەوەكانەوە. بەداخەوە هۆشیاری گەشتیاری نەبووەتە كلتور و هێشتا ڕەنگی نەداوەتەوە لە ژیانی ڕۆژانەماندا لەلایەك خودی گەشتیاران بەپێ ی پێویست و ڕێنماییەكانی دەستەی گەشتوگوزار پەیڕەو ناكەن و تەنها ئامانجیان بەسەربردنی كاتێكی خۆشە بۆ خودی كەسەكە خۆی پێویستە وا لە گەشتیار تێ بگەیەنین كە شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێم سەروەتی نیشتیمانی گەلن و پەیوەست نی یە بە كەس و لایەن و تەنانەت حكومەتیشەوە . لاوازی كەرتی تایبەت لەم بوارەدا بەداخەوە كۆمپانیا گەشتیارییەكان لە هەرێمدا زیاتر هەوڵەكانیان بۆ بردنە دەرەوەی هاونیشتیمانیانە بۆ دەرەوە و بەدەگمەن دەبینین كۆمپانیایەك هەستێت بە هێنانی گەشتیارانی بیانی بۆ كوردستان و تێبینی دەكەین كۆمپانیاكان و كەرتی تایبەت لەهەرێمدا خۆیان بەدوور دەگرن لەوە وەبەرهێنان لەم كەرتە گرنگەدا و زیاتر كاروچالاكیەكانیان بۆ ئەو بوارانەیە كە داهاتی خێرا‌و مسۆگەری تێدا بەدەست دەهێنرێت وەك بازرگانی بەهەموو جۆرەكانیەوە. لەپێناو ڕاكێشانی گەشتیارانی بیانی بە تایبەت گەشتیارانی ئێرانی و توركی و وڵاتانی عەرەبی پێویستە حكومەتی هەرێم ئاسانكاری زیاتر بكات بۆ گەشتیاران و ئەو ڕسوماتەی هەیە كەمی بكاتەوە یا هەر نەیهێلێت و بۆ ئەوەی هانی گەشتیارانی بیانی بدرێت ڕوو بكەنە هەرێم و پارەكانیان لە كوردستان خەرج بكەن. هیوادارین لەساڵانی ئایندەدا كەرتی گەشتوگوزار ببێتە سەرچاوەی گرنگی داهات بۆ تاكەكان وخێزان و لەلایەكی تریشەوە ببێتە یارمەتیدەر بۆ بودجەی گشتی هەرێم و چیتر ئابوری هەرێم تەنها پشت بە داهاتی فرۆشی نەوت و بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە نەبەستێت كە هەمیشە لە مەترسیدایە و لەهەر بارودۆخێكی نەخوازراوی سیاسی و ئابوری هەرێم توشی قەیران دەبێت بەو پێ یەی كە لە ساڵانی ڕابردودا هەرێم بە دەست قەیرانی دارایی و ئابورییەوە ناڵاندویەتی و ئومێدەوارن ئەو بارودۆخە دوبارە نەبێتەوە . *ئابوریناس
بەیار عومەر عەبدوڵا نیه‌ت و پلانه‌كانی پارتی ڕونه كه ده‌یه‌وێت هه‌مو حیزبه كوردیه‌كان بكات به حیزبی كارتۆنی و پاشكۆی خۆی و دواجار حوكمی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ هه‌میشه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆی هه‌رێمی كوردستاندا. ده‌شیه‌وێت ئه‌م حیزبانه بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مكیاجی حكومه‌ته‌كه‌ی پێبكات و له ڕواڵه‌تدا سیمایه‌كی دیموكراسیانه‌ی پێببه‌خشێت، و به ڕوكه‌شانه نه‌هێڵێت سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاك حیزبی ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا لێی نیگه‌ران نه‌بن. پارتی هه‌تا پێیكراوه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه دوبه‌ره‌كی له نێوان حیزبه‌كاندا دروستبكات. له ناو هه‌ر حیزبێكیشدا هه‌وڵیداوه كه دوبه‌ره‌كی له نێوان كاراكته‌ره سیاسیه‌كان و كوتله و جه‌مسه‌ره جیاوازه‌كانیدا دروستبكات (فره‌جه‌مسه‌ری و كوتله‌كاری دیارده‌یه‌كی نادروستی ناو زۆربه‌ی حیزبه كوردیه‌كانه، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی، وا خه‌ریكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌گرێته‌وه). پارتیش ئه‌مه‌ی قۆستۆته‌وه و هه‌تا پێیكراوه هه‌وڵیداوه ئه‌و دوبه‌ره‌كیانه زیاتر بكات و دواتر له قازانجی خۆی به‌كاریبهێنێت. ئه‌وه‌ی كه به عه‌ره‌بی پێیده‌وترێت (فرق تسد)، واته په‌رتكه و زاڵبه، شێوازی سیاسه‌تی به‌ریتانیه‌كان بوه له‌گه‌ڵ تیره و هۆز و میری ناوچه جیاجیاكانی هیندستاندا؛ به‌ریتانیه‌كان هه‌وڵیانداوه به‌رده‌وام ئه‌م هۆز و تیره و میرانه بكه‌ن به گژیه‌كدا و تۆوی دوژمنایه‌تیان له نێواندا بچێنن و سه‌ره‌نجام ئینگلیزه‌كان به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه بتوانن بۆ چه‌ندین ساڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك هیندستان داگیربكه‌ن. دواجار مه‌هاتما غاندی، سه‌ركرده‌ی هیندی ده‌ستیدایه خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، وتی (ئه‌وه به‌هێزی ئینگلیزه‌كان نیه كه توانیویانه داگیرمان بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رته‌وازه‌یی و لاوازی خۆمانه). یه‌كه‌م كاریشی یه‌كخستنه‌وه‌ی هیندیه‌كان بو له ده‌وری دۆزێكی ڕه‌وا، كه ئه‌ویش ڕزگاری هیندستان بو، دواجاریش توانی ئینگلیزه‌كان ده‌ربكات و هیندستان ڕزگاربكات. به هه‌مان شێوه ئه‌وه به هێزی پارتی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانی تره كه پارتی به‌هێز كردوه و كردویه‌تی به حوكمڕان و هه‌مو جو‌مگه‌كانی داگیركردوه. وه‌ك چۆن ئینگلیزه‌كان وه‌ك داگیركه‌رێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هیندستاندا ده‌كرد، پارتیش وه‌ك داگیركه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه كوردیه‌كاندا ده‌كات كه ئاماده نین ته‌سلیمی ئیراده‌ی ببن، به‌تایبه‌تی له سنوری سه‌وز و نیلیدا (پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین). پارتی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه حیزبه كوردیه‌كانی ئه‌م سنوره بكات به گژ یه‌كدا، جارێك یه‌كێتی به‌گژ گۆڕاندا و جارێك گۆڕان به گژ یه‌كێتیدا و هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر حسابی یه‌كێكیان پۆست به‌وی تریان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی دوبه‌ره‌كی و ڕق له نێوانیاندا بچێنێت و نه‌هێڵێت لێكنزیكببنه‌وه. له ناو هه‌ردو حیزبه‌كه‌شدا له ئاستی سه‌ركردایه‌تیدا خه‌لكی چاندوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی نزیكبونه‌وه و ڕێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌وڵه نه‌رێنیه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و نه‌هێڵن هیچ ڕێكه‌وتنێك له نێوان ئه‌م دو حیزبه‌دا سه‌ربگرێت. حه‌زی بێشوماری به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دو حیزبه بۆ پاره و پۆست وایكردوه كه پارتی به ئاسانی پلانه‌كانی سه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها پارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م سنوره چه‌ندین حیزبۆچكه و دوكانی سیاسی تری تیادروستبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زۆنه هه‌ر به په‌رشوبڵاوی بمێنێته‌وه و هێزێكی سیاسی خاوه‌ن ئیراده و توانا دروستنه‌بێت كه بتوانێت به‌ره‌نگاری پارتی ببێته‌وه و جارێكی تر هاوسه‌نگی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا دروستنه‌بێته‌وه، و ته‌رازوی سیاسه‌ت و ئابوری هه‌ر به لاسه‌نگی بمێنێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدا. كه‌واته ئه‌وه به‌هێزی پارتی نیه كه به‌و ڕاده‌یه زاڵ بوه به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆربه‌ی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڵكو ئه‌وه لاوازی و په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی حیزبه‌كانی تره. هه‌روه‌ها پارتی به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی چه‌ندین بنه‌ماڵه و خێڵ و عه‌شایه‌ر و حیزبۆچكه و دوكانی سیاسی كردوه و پاره و چه‌كی داونه‌تێ و هێزی چه‌كداری بۆ دروستكردون له سنوری سه‌وز و نیلیدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌منی دروستبكه‌ن و دوبه‌ره‌كیه‌كان قوڵتربكه‌نه‌وه و ورده ورده به خه‌لكی ئه‌م سنوره بڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌م حیزبانه (به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان) ئه‌م سنوره‌یان پێنابرێت به‌ڕێوه، كه‌واته ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پارتی بێت حوكمی ئه‌م سنوره‌ش بكات و سه‌ره‌نجام دیكتاتۆریه‌تی بارزانی له هه‌رێمی كوردستاندا بچه‌سپێنن. به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانیش كه ده‌یانه‌وێت بیانو بهێننه‌وه بۆ به‌شداری له حكومه‌تدا ده‌ڵێن ڕێككه‌وتوین كه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه. به‌ڵام پرساره‌كه ئه‌وه‌یه كه حزبێك ئاماده بێت پشێوی بخاته سنورێكه‌وه و پاره و چه‌كی قورس دابه‌ش بكات به‌سه‌ر حیزبۆچكه و هه‌ندێك هۆز و تیره و عه‌شایه‌ردا و نانكۆكی بخاته ناو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی تریشه‌وه، چۆن ئاماده ئه‌بێت هێزی چه‌كدار یه‌كبخاته‌وه. كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی ئیداری و ئابوری له سایه‌ی حوكمڕانی پارتیدا ئه‌چێته قاڵبی ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان ناوی نابو فریودان و گه‌وجاندنی هاوڵاتیان. یه‌كێك له ته‌كنیكه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه كه له ناو زۆربه‌ی حیزبه‌كاندا له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئاستی باڵاتردا، پۆستی گه‌وره و پاره‌ی زۆریان داوه به به‌رپرسه باڵاكان و نه‌وه‌كانیان. سه‌ره‌نجام له سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی حیزبه‌كاندا، خه‌لك هه‌یه كه به ئاشكرا كار بۆ ئه‌جێندای پارتی ئه‌كات و له‌و پێناوه‌شدا له كادره‌كانی پارتی دڵسۆزتر و جدیتره. له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێك پۆستێك به‌ر حیزبێكی تر ده‌كه‌وێت، ئه‌بێت ئه‌و حیزبه چه‌ند كاندیدێك پێشكه‌شی پارتی بكات و دواجار پارتی یه‌كێك له كاندیده‌كان هه‌ڵبژێرێت، له كاتێكدا شتی وا له مێژووی هیچ وڵاتێكدا ڕوینه‌داوه كه پۆستێك به‌ر حیزبێك بكه‌وێت به‌ڵام حیزبێكی تر كاندیده‌كه هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرای پارتیه له پرسه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كانی تردا. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه حیزبه‌كانی تر ئه‌مه‌یان قبوڵه و ئه‌مه‌ش به ئاسانی بۆ پارتی چۆته سه‌ر. پارتی به مه‌به‌ست ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سابیقه و پێشینه‌یه‌ك دروستبكات كه تیایدا كادری زۆربه‌ی حیزبه‌كان ببن به پارتی یان به دڵی پارتی بجوڵێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ویستیان خۆیان بۆ پۆستێكی حكومی بپاڵێون كه به‌ر حیزبه‌كه‌یان ئه‌كه‌وێت، پارتی قبوڵیانكات و ڤیتۆیان له‌سه‌ر دانه‌نێت. بێگومان ئه‌وانه‌شی هه‌وڵئه‌ده‌ن كه پارتی له خۆیان ڕازیبكه‌ن، خه‌لكه مه‌بده‌ئیه‌كه نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه به‌رژوه‌ندی حیزبه‌كه‌یان و سنوره‌كه‌یان و هاوڵاتیانیان به‌لاوه گرنگ نیه و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه پۆستێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن و له‌و ڕێیه‌شه‌وه پاره و سامانی زیاتر پێكه‌وه‌بنێن. بۆیه سه‌یر نیه كاتێك كه حیزبه‌كان چه‌ند كاندیدێك پێشكه‌شی پارتی ئه‌كه‌ن، پارتی لاوازترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، كه ته‌سلیم بوه یان ئاماده‌یی ته‌سلیمبونی تیایه. مه‌گه‌ر حزبێك زۆر پێداگیری بكات له‌سه‌ر كاندیدێكی باشی خۆی و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌یی قوربانیدانی تێدابێت به‌رامبه‌ر زوڵم و تۆڵه‌كردنه‌وه‌كانی پارتی. ئه‌مه‌ش به ده‌گمه‌ن ڕوده‌دات. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ چه‌ند ساڵی ئاینده ئه‌وه‌یه كه ژن و پیاوه ئازا و خاوه‌ن ویژدانه‌كان، چ بێلایه‌ن بن، چ له ناو هه‌ر حیزبێكدا بن، ته‌سلیمی ئیراده‌ی فریوده‌رانه‌ی پارتی نه‌بن و ویژدان و كه‌رامه‌تیان دانه‌نێن بۆ فرۆشتن. هه‌روه‌ها هێز و لایه‌نه‌كانی ئه‌م سنوره هه‌وڵبده‌ن، هاوشێوه‌ی غاندی، خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و ڕق و كینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لابنێن و به‌ره‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێگر له‌م گه‌مه‌یه‌ی پارتی و ڕێگر له دروستبونی حوكمی دیكتاتۆری هه‌میشه‌یی. سه‌ره‌نجام هاوسه‌نگی سیاسی و ئابوری بگێڕنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و لانی كه‌می عه‌داله‌تی چینایه‌تی و جوگرافی له نێوان پارێزگاكاندا فه‌راهه‌م بكه‌ن و چیتر سنوری سه‌وز و نیلی سزای سیاسی و ئابوری نه‌درێرت و حیزبه‌كانیشی نه‌بنه ده‌سكه‌لا و بارمته‌ی پارتی. ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه پێشینان وتویانه په‌تی زوڵم له ئه‌ستوریدا ئه‌پچڕێت.
چیا عەباس بزوتنەوەی گۆڕان دوای وەفاتی کاک نەوشیروان دوچاری داکشان و گەلێک کێشەی ئاڵۆز بوە، هاوکات لەم دۆخەدا جۆرەها دەنگی نارەزا لە ناو بزوتنەوەکە دەبیسترێن، لە خەمخۆریان بۆ گۆڕان و ئایندە هاوران و دەرباری رێگەچارە پەرتەوازەیی و جیاوازیان هەیە. وێرای ئەوەی زۆرینەی بەرەی نارەزا لە توێژە گەییوەکەی بزوتنەوەکە پێکهاتوەو بەشێک لێیان خاوەنی دەیان هەزار دەنگی گۆڕانخوازان و ئەزمونێکی درێژی کارکردنن، وەک پەرلەمانتاران، ئەندامانی جڤاتەکان، هەڵسوراوە دیارەکان و کەسایەتیە ناودارەکانی گۆڕان، بەڵام ئەوەی جێگای تێرامان و سەرنجدانی وردە بۆچی نەیان توانیوە بەلایەنی کەمەوە سەکۆیەکی هاوبەش بۆ بەرەی نارەزا ساز بکەن تا پەیام و کارنامەو خواستەکانیان بە جەماوەری گۆڕان رابگەیەنن و بەشێکی بێئومێدی و تورەبونی جەماوەری گۆرانیش برەوێننەوە؟ هەرچەندە وەڵامی ئەم پرسیارە هۆکارو لێکدانەوەی جیاواز لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەوەی بەرچاو دەکەوێت کە بەرەی نارەزا جۆرێک لە پاسیڤبونی پێوە دیارە، جەماوەری گۆڕانیش، تایبەت گەنجەکان، لە سایەی ئەدای ئەو نوخبەیەدا بەرچاویان رون نیە، هێدی هێدی کار بۆ یاخیبونێکی تایبەت بە خۆیان دەکەن. بەتەنیشت ئەم پاسیڤیەی بەرەی نارەزا، بێگومان خانەی راپەراندن، ئەندامە نابەرپرسەکانی جڤاتەکان، کورەکانی کاک نەوشیروان و پرسی تەوریسی سیاسی رۆڵی هەستاریان لە سەرهەڵدان و هەم زیاتر ئاڵۆزبون و خەستکردنەوەی کێشەکانی گۆڕانیش هەبوە. ئەم تێکەڵاوبونەی فاکتەرو کاراکتەرو بەرپرسیاریەتی و بەرژەوەندیە هەمە لایەنەکان زەمینەیەکی لەباری رەخساند تا بەشە هەستیارەکەی بەرەی نارەزا بۆ داپۆشینی دودڵی و نارونی وغیابی دیدگا‌و کارنامەی جێگیر لە پلەی یەکەمدا پەنا بۆ هەڵەی بەرامبەرەکان و پرسەکانی بەبنەماڵکردن و تەوریسی سیاسی بەرن و هەڵمەتێکی خەست لە سەریان بەرپا بکەن، زیادە بۆ ئەمەش بەردەوام کاک نەوشیروان بکەنە قەڵغانێک و سەرقافڵەی هەڵمەتەکان و وەک قەمیسەکەی عوسمان بەکاری بهێنن، بەرەی دەسەڵاتداریش بۆ شەرعیەتدان بە لادان و کارە چەوتەکانیان لە سایەی ناو و ناوبانگی کاک نەوشیرواندا پەناشیان بۆ ئەو بردوە. هەرچەندە دیاردەکانی بەبنەماڵەکردنی گۆڕان و تەوریسی سیاسی کاریگەری نەرێنی زۆریان لەسەر دۆخی گۆڕان کردوە، بەڵام جەختکردنەوەی نارەزاکان لەسەریان وەک دو هۆکاری سەرەکی بۆ داکشانی گۆران و کێشەکانی شایستەی وردبینی و شێکردنەوەی مەنتقیە. پەنابردنی چروپڕو بەرفراوان بۆ چەمکەکانی بەبنەماڵکردنی گۆڕان و تەوریسی سیاسی لە تێرامانی سیاسی بەرەی نارەزاو هەڵمەتەکانی گروپە جیاکان بەمەبەستی رێگریکردن لە سەرهەڵدانی ئەو دیاردانە لە سایەی کاری سیاسی و حزبی لە ناو بزوتنەوەکەو بەهیوای گۆرینی ئەو واقیعەی دوای وەفاتی کاک نەوشیروان، بەهەر هۆکارێک بوە، لە ناو گۆڕان سەریهەڵدا، نەک مەبەستی نەپێکاوە، بەڵکو پێچەوانەکەی بۆتە ئەمرێکی واقیعی تاڵ. ئەم هاوکێشەیە پارادۆکسێكی ئاڵۆز‌و تارادایەک نادیارە، لەلایەک کورەکان لە سایەی ئیرسی سیاسی و مەعنەوی و مادی باوکیان ئەو دەسەڵات و پێگەیەیان هەیە، لەلاکەی تریشەوە بەرەی نارەزا پشتئەستور بە پرەنسیپی کاک نەوشیروان دژ بە بنەماڵکردنی حزب و دەسەڵات و ئەو ئیرسە مەعنەوی و سیاسیەی جێیهێشتوە ئەو هەڵوێستەیان دارشتوە. کێشەکە لێرەدایە کە چەند ئەڵقەیەکی گرنگی ئەو هاوکێشەیە دیار نین و بەشێکیشی رون نیە. لێرەدا دەبێت ئەو هاوکێشە سیاسیەی کە دەڵێت: ئەوەی نایزانین مانای ئەوە نیە بونیان نیە، لە زهندا پارێزراو بێت و چاوەروانی بکرێت ئایندە وەڵامیان بداتەوە. ئەوەی زانراو و رونبو دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان ئاشکرابونی خاوەنداریەتی فەرمی ئیرسە مادیەکان بو بەو شێوەیەی راگەیاندرا، لەبەرامبەردا هیچ پێویستی نەدەکرد داوا لە کورەکانی بکرێت ئەو ئیرسە تەسلیمی گۆڕان بکەن، چاوەروانیەکی ناواقیعی چونکە لە بەر ئەوەی کوری کاک نەوشیروانن مانای ئەوە نیە کۆپی ئەو دەبن و وەک ئەو دەروێشێکی خەمخۆرو پێ‌داگر لە گۆڕان و خەونە مەزنەکان دەبن. ئەوانەی خەمخۆری جدی پرەنسیپ و ئیرسە سیاسی و مەعنەویەکەی کاک نەوشیروانن دەبوا و دەبێت خۆیان کار بۆ دابینکردنی داهات و پێدوایستیەکانی بزوتنەوەکە بکەن، هەر وەک چۆن زۆربەی هێز و حزبەکان دەستیان پێکردوە. دەکرا داوایان بکردایە بە گرێبەستێکی " کرێچیەتی" لە زەرگەتە کاروباری گۆڕان بەردەوام بوایە. گەر کارێکی وا بکرایە نە کورەکانی کاک نەوشیروان و نە کەسانی تریش دەیانتوانی ئەو دەسەڵاتەیان بەسەر بزوتنەوەکەدا هەبێت، هۆڵەندیەکان پەندێکیان هەیە دەڵێت: کێ پارە بدات ئەویش شتەکان دیاری دەکات. دەرباری تەوریسی سیاسیش لێکدانەوەی جیاواز لە ئارادان، گرنگترینیان ئەوەیە کە بە هۆی خاوەنداریەتی موڵکەکانی کۆمپانیای وشە کورەکانی کاک نەوشیروان دەسەڵاتی راستەقینەی پشت پەردەن لە ناو گۆڕاندا. ئەمە تا رادەیەکی زۆر واقیعێکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام هۆکارە سەرەکیەکەی دەگەرێتەوە بۆ لاوازی بازنە باڵاکانی دەسەڵاتی گۆڕان و پەرتەوازەیی و نارونی بەرەی نارەزا. لەبەرامبەر ئەم واقیعە ئاڵۆزەدا ئەوەی تا ئێستا بینراوە و بیستراوە چەند هەوڵێکی گروپ و هەڵسوراوە دڵسۆزەکان بوە، چەند دروشم و پرۆژەی چەند بارەبوەوە کرۆکی ئەو هەوڵانەیان پێكهێناوە بە ئاراستەی چاکسازی ناو گۆڕان. زیادە بۆ ئەمەش پرۆژە و داواکاری و خواستەکانیان ئاراستەی سەروی خۆیان کردوەو کەمتر موخاتەبەی جەماوەری گۆڕان یان کردوە. هێدی هێدی دەرکەوت ئەو هەمو هەوڵە خەمخۆر و دڵسۆزانە لە بەرامبەر پێداگری و بێباکی و گوێنەدانی بازنەکانی دەسەڵاتی گۆڕان گەیشتونەتە بنبەست، ئیتر کاتی بیرکردنەوە لە ئەڵتەرنەتیڤی واقیعی و جدی بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبوەکانی گۆڕان نزیکبۆتەوە. کەس ناتونێت لە دڵسۆزی و خەمخۆری ئەم هەڵسوراوانە و پێگەو رۆڵیان لەناو بزوتنەوەکە کەم بکاتەوە، تەنها ئاراستەی ئاشکراو و ناسراو لە ناو گۆڕاندا کە بێ دابران راشکاوانە پەیام و بۆچون و پرۆژە و هەڵوێستەکانی خۆی بۆ گۆڕان و رای گشتی بەیان کردوە پرۆگۆڕانە، جا چەند پشتگیری دەکرێت و لێی تێدەگەن، ئەوە کەوتۆتە سەر پرۆگۆران خۆی و بەرەی نارەزای وڵاتیش. ئەم راستیە کەمکردنەوە نیە لە هەوڵ و ماندوبونی هیچ گروپ و کەسێک بەڵکو نمونەیەکە هەنگاوەکانی بۆ گەیشتن بە دوا ئامانجەکانی راشکاوانە لە سەرخۆو بە ئاگاییەوە ناوەو لە ئێستاشدا لە گەشەکردندایە. ئەوەی خواستی گەورەو چاوەروانکراوە هەمو ئەو نمونانەی نارەزایی بتوانن بە یەکەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵ و پەیامەکانیان یەکبخەن بۆ دەربازکردنی گۆڕان لەو دەریایە لە قەیران و کێشانەی تێدا گیرساوەتەوە. چیا عەباس رۆتەردام: ١٠ی جونی ٢٠١٩
مەریوان وریا قانع سەرەتا واقیعێکی سیاسیی ناشیرین، لە ڕێگای تەزویرکردنێکی گەورە و کەموێنەوە، دروستدەکەن و دەیسەپێنن، دواتر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بزانن چۆن ئەو ”واقیعە تەزویرکراو“ە ڕێکبخەن و بیگۆڕن بە ”واقیعێکی ڕاستەقینە“. پرۆسەی گۆڕینی تەزویر بۆ واقیع، پرۆسەی سیاسیی ژمارە یەکی ناو مێژووی ئەمڕۆکەی کۆمەڵگای ئێمەیە. لەم یاریە ناشیرینەدا، لەناو واقیعێکی ساختە و تەزویرکراودا، ھەموو شوناسەکان بە یەکتری تێکەڵدەبن و ھێزەکان دەکەونە ململانێیەکی گەورەی لەیەکتری چوونەوە. بەھێزەکەیان وێنە تەزویرکراوەکەی خۆی دەکاتە مۆدێلێک بۆ لاساییکردنەوە، چەند یارییەکەش درێژەبخایەنێت ھێندە پرۆسەی کۆپیکردن و لەیەکچوونیان بەھێزتر و قووڵتر دەبێتەوە. ھەر کاتێکیش ئەم یارییەیان بە ئاسانی بۆنەکرا، ئیتر بەردەبنە گیانی یەکتر و گیانی کۆمەڵگاکە، بە زمانێک دەدوێن بۆنی ڕشاندنەوەیەکی بۆگەنی لێدێت. درۆ و ھەڕەشە و ئیھانەکران دەبنە گرامەری ئەو زمانە سیاسیی و ئەخلاقییەی قسەیپێدەکەن، ھەموو دەزگاکان، بەتایبەتی میدیا میلیشاییەکانیان، و ھەموو خوێندەوار و ڕۆشنبیرە بەیعەچییەکانیان دەخەنەکار. سنوورێکی ئەخلاقیی نامێنێت نەیبەزێنن و شەرمێکیش نامێنێتەوە نەیشکێنن. کەی گەیشتنە ڕێکەوتنیش لەسەر دابەشکردنی غەنیمەکان، ئیدی دەستدەکەنە ملی یەکتر و چەپڵە بۆ یەکتری لێئەدەن. باس لە خەمی نیشتیمان و یەکدەنگیی سیاسیی دەکەن. ئەم مەھزەلە سیاسییە ڕۆژ بە دوای ڕۆژدا بەردەوامە و کۆمەڵگای ئێمەش تا دێت نائومێدتر دەبێت. لەم دۆخەدا چارەسەر بەوە نابێت کۆمەڵگای ئێمە لە سیاسەت دووربکەوێتەوە، یان سیاسەت وەک یارییەکی پۆخڵ و ناشیرین وێنابکرێت و بە خەڵک بگوترێت خەریکی شتێکی دیکە بن، بەوەش نابێت پشت بکرێتە ئەو ھەموو ناشیرینییە گەوارانە و باس لە گەڕان بەدوای جوانیدا بکرێت، بەوەش نابێت ھیچ چالاکییەکی تاکەکەسیی و دەستەجەمعی تر بکرێتە ئەلتەرناتیڤی چالاکیی سیاسیی. ئەوەی پێویستە برەودانە بە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ سیاسەت وەک چالاکییەکی ئینسانیی بنەڕەتیی، وەک کردەیەکی بەرپرسیارانەی دروستکردنی ژیانێکی گشتیی ھاوبەش و یەکسان، وەک کردەی دروستکردنی جیھان، وەک ئیتیما بۆ ئەو پرۆژە ئینسانییانە کە مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی خاوەن ویست و خاوەن ڕێز مامەڵەبکات. ئەوەی پێویستە گەشەدانە بە وێنەیەک بۆ مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بەرگریکەر، گەشەدانە بە ڕوانینێک بۆ بەرگریکردن وەک یەکێک لەسەرەکیترین کارەکانی مرۆڤ. لەناو ساتەوەختێکی تاریکیی بە تەزویر دروستکراوی وەک ئەم ساتەدا، ئەوەی پێویستە کۆڵنەدانە لەو بەرگرییە ڕۆژانەیە کە مانایەک بە ژیان و بۆ مرۆڤبوون دەبەخشێت.
عەزیز ڕەئووف یەکەم: ئەمڕۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و سوڵتانی لە کوردستان، بەرگێکی یاسایی و قانونی بەبەردا کرا. سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و بارەگای بارزانی، وەک شوێنێک بەناوە بۆ مەرجەعی سیاسی لە کوردستان و نابووتکردنی پارلەمان، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە بە ئاشکرا یەک بنەماڵە و لە یەک مەتبەخ و لە چوارچێوەی یەک دیواری ماڵێک بڕیار لە چارەنوسی خەڵکی کوردستان دەدرێت. دووەم: ئەوەی یەکێتی لەم ماوەیەدا کردی، جگە لە نەزانینی سیاسی چیتر نەبوو. نەدەبوو ئەم دۆخە بەسەر یەکێتیدا تێپەڕێت، لەلایەک دەنگ بە سەرۆکی هەرێم نەدا و لەلایەکی تر بەشدار بێت لە ڕێوڕەسمەکەدا. جیاوازیەکانی ناو یەکێتی کە گروپێکیان پێڵاوی لاستیک ئاراستەی دەمی برادەرانی پارتی دەکەن، لەگەڵ گروپێکی تر کە بە هەموو جوڵەیەکی پارتی ڕازین و بەرژەوەندییان پێکەوەیە، پەرتپەرتبوونی ماڵی یەکێتی نیشان دەدات. سێیەم: ئەوەی هێزە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتەکانی دەرەوەی دەسەڵات کردنیان، ئینتیحارێکی سیاسی گەورە بوو کە بەڕاستی وێنەی خۆیان ئەوەندەی تر لای خەڵک ناشرینتر کرد. بەم کردەیەیان سەلماندیان کە ناتوانن بە هەر پێوەرێک بێت پارتی تێپەڕێنن و هەم دەسەڵات و هەم شەقامیان دۆڕاندووە و لە نێوەندەدا هەندێکیان سودمەند و هەندێکیشان هەر ئەوەندە لە سیاسەت دەزانن. چوارەم: دەبێ ئیعتراف بەو ڕاستیە بکەین کە لە ئێستادا پارتی یاریکەری سەرەکی هەرێم و ناوچەکە و جیهانە و لە لە ئێستادا دنیای ئێمە لە ئاستی هێزی سیاسی‌دا لە پارتی جیاوازتری بەرهەم نەهێناوە. پێنجەم: ئەگەر دادگایەکی سەربەخۆ، ئەگەر شەقامێکی ئەکتیڤ ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی کارا ئەگەر ڕێکخراوی مەدەنی بێلایەن، ئەگەر گەلێکی هوشیارمان هەبوایە، دەبوو نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئەم هەموو فەزاحەتەی لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت نەک بخرێتە سەر بەرزترین کورسی دەسەڵات لەم هەرێمە. ئەم پیاوە وەک سەرۆکی جێبەجێکردن لە ماوەی حەڤدەساڵی ڕابردوودا پشکی شێری بەردەکەوێت لە کۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی میللەت و خراپی پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکە و شکستی ڕیفراندۆم و یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و مۆتەکەی ئابووری سەربەخۆ. لە هەموو بەڵێنەکاندا ئەم پیاوە شکستی هێناوە، ئێستا ئومێد دروستکردن لەسەر ئەم پیاوە لە نوکتە زیاتر هیچی تر نیە.
مەعروف مەجید لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆیەكت بڵاوبویەوە كە بە ووتەی خۆت تەحەدای چەند كەسایەتییەكت كرد لەبەرامبەر ئەوەی تۆ درەختێكت چاندووە، ئەوانیش بێن و یەكی درەختێك یا نەمامێك بچێنن. هیوادارم لەم ساتە بە دواوە تەحەدا و كێبڕكێكانتان زیاتر بۆ خزمەت بێت بە تایبەتی لە بواری ژینگەدا، بۆیە منیش وەكو چالاكوانێكی بواری ژینگەیی دێم و تەحەددایەكی بەرێزتان دەكەم وەكو جێگری سەرۆك وەزیران بۆ ئەم چەند ڕۆژە كەمەی بەرێزتان، كە ئەگەری هەیە تا پێكهێنانی كابینەی نوێ ببیتە سەرۆكی حكومەت، ئەو تەحەددایە لە پێناو هێشتنەوەی سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری بە سەوزێتی، ناكرێ تۆ خۆت بە كوڕی ئەم شارە بزانی و ئەو پۆستەشت هەبێ و بەبەرچاوتەوە سلێمانی فەرامۆش بكرێت و لەڕووی ژینگەییەوە سەوز بوونی لێبسەنرێتەوە. بەرێز تاڵەبانی، بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ساڵی (2018) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی (564) باخچە و دوو ملیۆن و 500 هەزار درەخت بونی هەبووە، هاوكات لەسەر ئاستی عێراق، شاری سلێمانی زۆرترین باخچەو سەوزایی تێدایە، بەڵام بەهۆی بێ خزمەتیەوە لە دوو ساڵدا دوو هەزار درەخت وشكبوون و مەترسیەكان لەسەر ژینگە و سەوزایی سلێمانی بەرەو زیاتریش دەچێت، چونكە بەهۆی ئاونەدانی دارەكانەوە، لە ساڵی (2016) و (2017) دا ( 2000) دوو هەزار بنەدار وشك بوون. كاك قوباد، لەو حكومەتەی كە بەڕێزتان جێگری سەرۆك وەزیرانەكەین، جیاوازی زۆر دەكرێت لە بەڕێوەچونی ئیش و كاری وەزارەت و فەرمانگەكانیدا، بۆنمونە، بەشێكی زۆری ئاودانی باخچەكانی هەولێر دراوە بە كۆمپانیا و لەڕێگەی كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەڵام شاری سلێمانی لە ڕێگەی حكومەتەوە كارەكانی ڕایی دەكرێن ئەمەش وایكردووە مەترسی جدی لەسەر درەخت و باخچەكانی سلێمانی دروست ببێت و بەشێكی زۆری ووشك بن، كەواتە پێچەوانەی هەموو دونیا لە هەرێمی كوردستان كەرتی تایبەت باشتر كارەكانی بەڕێوە دەبرێن لە كەرتی حكومەت. ساڵی رابردوو بەرێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی بۆ ماوەی ساڵێك (120) ملیۆن بودجەكەیان بووە، بەڵام بۆ شاری هەولێر، لە ساڵی (2016)دا تەنیا بۆ یەك مانگ (500) ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانكراوە، واتە بۆ ساڵێك شەش ملیار دینار. لە ڕووی ژمارەی كرێكار و ژینگە پارێزیشەوە بەپێی ئامارەكان كرێكار و ژینگە پارێزەكانی هەولێر، چەندین جار ڕێژەیان لە سلێمانی زیاترن، لە كاتێكدا باخچەكانی هەولێر نیوەی باخچەكانی سلێمانی دەبن. ساڵانە لە وەرزی هاویندا دەبێت بەپێی گۆڕانی كەش و هەوا كاتی ئاودان دیاری بكرێت ئەگەر نا لایەنی كەم مانگی حوزەیران گونجاوترین مانگە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لەو ڕووەوە بێ بەرنامەییەكی زۆر بەدیدەكرێت، بۆ نمونە لە ساڵی (2016) لە مانگی (11) دا ڕەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودانی درەختەكان، ئایا مانگی (11) كاتی باران بارین و پەڵەدانە یان ئاودانی درەخت و باخچەكان؟ بەرێز تاڵەبانی، ئەوەت زانیوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە سنوری باخچەكانی هەولێر خۆشبەختانە یەك درەخت ووشك نەبووە، ئەویش هۆكارەكەی بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە، بەكارهێنانی تەنكەری ئەهلی لە ڕێگەی كۆمپانیاكانەوە هەروەها تەنكەری حكومەتەوە، وە پێشتریش پلانی بۆدادەنێن. بەپێی ئاماری فەرمی باخچەكانی هەولێر (365) پارك و باخچە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان بونیان هەیە، ڕێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر لەسەدا لە سەدا (16)یە. دەمەوێت ئەو داوایە لە بەڕێزتان بكەم، ئەگەر خۆت بە دڵسۆزی ژینگەی كوردستان دەزانی، ئەگەر دەتەوێ سلێمانی هەمیشە بەسەوزیی بمێنێتەوە نەك تەنها لە بەهاردا سەوز بێت، ئەوا تكایە خەمێك لە درەخت و باخچەكانی سلێمانی بخۆ، وا هەست دەكەم زۆر گران نەبێت ئەم كارە پێویستی بە بودجەیەكی زەبەلاح نییە، تەنها پێویستی بە تەحەددایەكە بەرامبەر وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كە پارە و هەقی سلێمانی لە كاتی خۆیدا دابین بكەن، ئەگەر نا دڵنیابن چەند ساڵێكی تر سلێمانی دەبێتە بیابان. * سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی نیكۆڵای میلادینۆفه، میلادینۆف له پیرۆزبایی نامه‌كه‌یدا ڕوون و ڕه‌وان وا ده‌ڵێ :- نێچیرڤان بارزانی له‌وجۆره سه‌ركردانه‌یه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێویستییه وهه‌میشه ده‌نگی به‌هێزی ژیری ومیانڕه‌وی و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كورد و عێراق بووه. نیكۆڵای میلادینۆف هه‌ماهه‌نگكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا. ئه‌و گوتنه‌ی له‌نێو ئه‌و پیرۆزبایی نامه‌یه‌وه هاتووه، دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی ٢٨- ٥-٢٠١٩دا به‌رێوه چوو. نیكۆلای میلادینۆف، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به‌كارو پیشه‌كه‌ی خۆی، له نزیكه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ناسیووه و زانیویه‌تی كێیه و كوڕ و نه‌وه‌ی كێیه و له چ بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی كوردستانه و له نزیكه‌وه‌ش ئاشنای رۆڵ و كاریگه‌ریه‌تی بووه. بۆیه به‌رێز میلادینۆف لێبراو و راستگۆیانه په‌سندی هه‌ڵبژاردنی به‌رێزیان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێویست بۆ سه‌رده‌می خۆی بۆ كوردستان وعێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بینی. ئه‌م به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و پیرۆزباییه‌ی میلادینۆفه، له گه‌ڵ پیرۆزباییه‌كانی وڵاتانی عێراق و توركیا و ئێران و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و رووسیا و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رقونسوولی وڵاتان، گه‌ر به‌شێكی كاری داب و نه‌ریت یا عورفی دبلۆماسیش بێ، ئه‌وا له ئاستێكی به‌رزی بنه‌مای ده‌وڵه‌تداری دایه، له رێزلێگرتن و به‌رز نرخاندنی رۆڵ و پێگه‌ی كه‌سی رێزلێگیراو ده‌زاندرێ و وه‌رده‌گیرێ و هه‌موویان بوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به پێویستی سه‌رده‌م و ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ناسێنن و رێز له ئیراده و خواستی گه‌لی كوردستانیش ده‌گرن كه به‌ربژێرێكی وا كارامه و لێزان و شاره‌زا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م پله و پۆسته هه‌ره باڵایه‌ی كوردستان ده‌كات. له هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆزبایی قونسوولخانه‌كانی ووڵاتانی دونیا له‌م بۆنه‌یه‌دا پشتیوانی و پشتگری و ئاماده‌یی هاریكاری خودی ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ینێ له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی زیاتر به خۆیه‌وه بكات كه له قوتابخانه‌ی بارزانی دا سه‌ركرده‌ی گه‌نج و لێوه‌شاوه‌ی پێڕاگه‌یاندووه و بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێكیش سه‌ركرده‌ی ژیر و كارامه په‌روه‌رده ده‌كات و به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌وه‌یان گه‌ر سیفه‌ت و خاسیه‌تێكی تایبه‌تی و گرنگ و به بایه‌خ و ژیری پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بێت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌روه‌رده كردن و پێڕاگه‌یاندنی كادیر و سه‌ركرده‌ی گه‌نجی نه‌وه‌ی نوێیه، داب و نه‌ریت و كلتور و په‌روه‌رده‌ی رۆشنگه‌ری نیشتیمانی شۆڕشگێڕی رێباز و په‌یڕه‌وی بزاڤی بارزانه هه‌ر له دوای هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی 1885ه‌وه وه‌ك كلتورێكی رۆشنگه‌ری شۆرشگێڕی سه‌رهه‌ڵده‌دات و له پێناو مانه‌وه و به‌رخوداندا قۆناغ به قۆناغ بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درێت به تایبه‌تیش له دوای هێرشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وعه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر و دواتر هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی و حكومه‌ته‌كانی عێراق و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌ریتانی وعێراقی و ئه‌فه‌ندی و رۆشنبیرانی كوردی پیاوی ئینگلیز و پۆلیسانی كوردی عێراقی وعه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه و بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری بارزان و بارزانییه‌كان. ئه‌م بنه‌ما رۆشنگه‌رییه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و پێراگه‌یاندنه‌ی كادیر‌و گه‌نج وه‌ك پره‌نسیپێكی پته‌و له پێناو مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون و گه‌یشتن به ئامانج له قوتانخانه‌ی بارزاندا په‌ره‌ده‌سێنێ. له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ش بره‌وی پێده‌درێ ته‌نانه‌ت له دوای شه‌هید بوون و له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی له ساڵی 1914 وه دانامركێته‌وه، به‌ڵكو به‌گوڕوتینێكی تر بزاڤه‌كه له نێو ماڵ و ماڵباتی شۆرشگێرانی بارزان و ماڵباتی شێخ عه‌بدولسه‌لامدا ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێراگه‌یاندنی (سه‌ركرده و سه‌رۆك ). له‌وساوه تا ئه‌مرۆ (نه‌وه دوای نه‌وه‌ی بارزانی) یان له‌سه‌ر بنه‌ما و رێبازی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی پێشه‌نگ و رابه‌ری بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه و كارامه‌ن له گۆڕه‌پانی خه‌باتی ناسیۆنالیستی كوردی هه‌میشه له مه‌یدانی تێكۆشان دان و درێژه به رێباز و په‌یڕه‌وه رۆشنگه‌رییه په‌روه‌رده‌ییه ناسیۆنالیستییه‌كه ده‌ده‌ن . له‌م ته‌وه‌ره‌وه، قسه‌ی كۆتا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان و له په‌رله‌مانی كوردستاندا رۆژی 28-5-2019 به‌رێوه‌چوو، سه‌لمێندرا به‌رێزیان شایسته‌ی ئه‌و پله و پۆسته باڵایه‌یه، تا ساتی نووسینی ئه‌م وتاره‌ش پیرۆباییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی به‌رێزان ترێزامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكۆماری توركیا و جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن ئه‌و پیاوه‌ی ئێران و ناوچه لێده‌پرینگێته‌وه‌و زه‌نده‌قیان لێوچووه نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكا داده‌نێت.. هه‌روا پیرۆزباییه زۆر تایبه‌تییه‌كه‌ی حكوومه‌تی سریلانكه له رێگای بالیۆزیانه‌وه وێرای پیرۆزبایی داخوازی باشتر كردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان . ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی له مێژووی سیاسی كوردستان دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه. نێچیرڤان بارزانی به گه‌واهی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای دونیا خاوه‌نی ئه‌زموونی ئیداره‌كردنی باش و سه‌ركه‌وتوویی حكوومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی كوردستانه، به‌تایبه‌تیش له قۆناغه سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش و دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رزگاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕ و هێڕش و گێژه‌لووك و شه‌پۆله بێ ئه‌مانه‌كانی پیلانگێڕان و گه‌یاندنی دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌تداری به كه‌ناری ئارامی سیاسی و دیبلۆماسی و سه‌ر له نوێ بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان. وا نێچیرڤان بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌بات، له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سرور بارزانی به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو سه‌رۆكی كارا و ئه‌كتیف و كارامه و لێوه‌شاوه، دوو گه‌نجی په‌روه‌رده بووی رێباز و په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی بارزانی، دوو جومگه‌ی هه‌ستار و گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یان گرته ئه‌ستۆ. ئێستا سه‌رۆكه گه‌نجه لێوه‌شاوه‌و شایه‌سته‌كان( نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ) به‌رێنمایی و پشتگیری و پشتیوانی و ئاراسته‌ی رۆشنگه‌ریانه‌ی ئه‌زموونی قوڵی خه‌باتی سیاسیی و دبلۆماسیی و پێشمه‌رگایه‌تی رابه‌ر و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی باوك، ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌زمووندارن، بۆ به‌رێوه‌بردنی سیاسیی و ئیداری و دبلۆماسیی به هه‌ردوو ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسی و سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان وچۆنیه‌تی باشتر ئیداره‌كردنی سیاسیی و كارگێری و وه‌زاری وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆدا ئاینده‌بینترو به‌ده‌م رۆشنن . ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه گوزه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك له یه‌كه‌مین په‌یامی، دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دا هاتووه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چه‌تری یه‌كریزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیی و پێكهاته ئیتنی و ئاینییه‌كان ده‌بێت، به جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان. وا یه‌كه‌م كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، یه‌كه‌مین هه‌نگاو، هه‌نگاوێكی مه‌زنه بۆ دڵنیایی دان به بیروباوه‌ره جیاوازه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ترسیی و نیگه‌رانییه‌كان گه‌ر لای لایه‌ن و كه‌سانێ هه‌بێ. ئه‌م په‌یامه ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه، كه به‌رنامه و هێلی گشتی، كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمه، بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز. كوردستانێكی به‌هێز یه‌كه‌م بژارده و دوا بژارده‌ی سه‌رۆك و رابه‌ر مه‌سعود بارزانی بوو، به‌رنامه و دروشمی هه‌ڵبژاردنی پارتی بوو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی كوردستانی پێ برده‌وه، له كاتێكدا بارودۆخی ناوچه‌كه به قوناغێكی وا گوزه‌رده‌كا، مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون بۆ هێزی ژیری و ژیرمه‌ندییه. بۆیه هه‌ر ده‌بێ حكوومه‌تی تازه‌ی سه‌رۆكه گه‌نجه لێوه‌شاوه ژیره‌كان كوردستانێكی به‌هێزبێ .
سەید ئەكرەم وه‌ك هه‌می خوینده‌ڤانێ ئاسایی دزانیتن كوردستان(میزوبوتامیا) دلێ روژهه‌لاتا ناڤینه، وه‌كی چاوان روژهه‌لاتا ناڤین دلێ جیهانێیه! پێكهاته‌یێ گه‌لێ كوردستان، كو كورد به‌شێ وان یێ بنیاتیه، ڤی گه‌لی رول و دێروك و شارستانیه‌ت و كولتورێ خوه‌یێ زه‌نگین و هه‌ری تژی باندوره‌كێ ساخ و چالاك هه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایی دێروكێ و رویدانێن وێ بكه‌ین، چ ل دێروكا گه‌ڤنار یان ل دێروكا ناڤه‌ند و نویدا ژی، هویر ته‌ماشا بكه‌ین، ئه‌ڤ وه‌لاته(كوردستان) و ئه‌ڤ گه‌له و بنه‌خاسمه‌یی، گه‌لێ مه‌یی كورد، توشی هێرش و بیڤه‌له‌رزێن مه‌زن و هه‌وێن قركرنێ و ژناڤبرنێ بوینه، وه‌لات بره‌نگه‌كێ دراماتیكی و جه‌رگبر كه‌ڤتیه ناڤا هه‌وێن داگیركاریێ، گه‌ل كه‌ڤتیه بن هێرشێن قركرنێ و ژناڤبرنێ و ژێبرنه‌كا نه‌ژادپه‌رستیا زور گران و جه‌رگ هه‌ژین... لێ دناڤا ڤان هه‌می نه‌ڤیانی و دوژمنكاریێن مه‌زندا، كوردستانێ، كوردستانیبونا خوه پاراستیه، گه‌لێ كوردستان و كوردی دیسان هه‌بوون و نه‌ژادێ خوه پاراستییه، بزه‌حمه‌تی و ره‌نج و تێكوشینه‌كا دژوار ژیان كریه و پێكڤه‌ژیان بهه‌بونه‌كا خوه‌زایێ خوه كوك و بنیات ئه‌زله‌یه‌تا خوه، وه‌كی به‌رخوه‌دانه‌كا نیشتیمانی و مروڤایه‌تی، بهیڤیا هه‌بونه‌كا بجه‌ساره‌ت خه‌بات و تێكوشانا خوه به‌رده‌وامی دایێ و ل سه‌ر ریا خوه به‌رده‌وام دمه‌شه‌كا دژوار‌دا دچن و ده‌ربازی كه‌نارێ رزگاریێ دبن، ئه‌ڤروكه ژی ژ كه‌ره‌ما وێ خه‌بات و تێكوشانا كولاتیا سالان، بسایێ سه‌رێ وێ شهاده‌ت و وان قوربانیێن هاتینه دانێ، ئێدی هه‌ستا هندێ بنه‌جهبویه كورد و گه‌لێن كوردستانی، كوردستان و ئاخا میزوبوتامیا خه‌ریكه ناڤ و نه‌خشه‌یێ خوه‌یێ بنه‌جهی وه‌ربگریتن و جهبگریتن دناڤا ناڤ و نه‌خشه‌یێن جیهانا هه‌یی دا، بونا تێگه‌هشتن و شروڤه‌كاریێن خوه، ل گوره‌ی دیتن و بویه‌رێن هه‌یی رونتر و به‌رچاڤترێ بێخینه به‌رده‌ستێ خانده‌ڤا و خه‌لكێ خویێ هێژا و خه‌باتگێر و خه‌مخور، ئه‌م دێ هنده‌ك دیتن و به‌رچاڤكرنێن زێده‌ترێ ل خارێ وه‌كی سه‌ره خال ئێخینه به‌رچاڤ و بن ده‌ستێ خانده‌ڤانێ گراڤی، بمه‌ره‌م و مه‌قسه‌دێن بجهكرنا ئه‌ركه‌كێ نیشتیمانی و بروحه‌كا مروڤ په‌روه‌ری، دخزین یێن شاره‌زا و یێن پسپور بابه‌تی زێده‌تر زه‌نگین و پر ئالی بكه‌ن و شروڤه‌كاری و خاندنێن خوه بئاوایه‌كی زانستی بده‌نه خویا كرن. ل باشور كولانیایه‌كا میراتگری یان بنیاتێ ده‌ستهه‌لاته‌كا خومالی ئاڤه‌دانی دبیتن ....!! سه‌رده‌مێ زێرینێ گه‌لێ كوردستان لباشور ل پاش سه‌رهه‌لدانا سالا1991ز ده‌ست پێ دكه‌تن، ل سالا1992ز و بسه‌ردا ده‌ستهه‌لاته‌كا بناڤ په‌رله‌مانی هه‌لبژارتی ل هه‌رێمێ دهێتن په‌یاده‌كرن، سه‌ره‌رایی وان هه‌می شه‌روشور و ناكوكی و پێكدادانێن هه‌یی، لێ خوبرێڤه‌به‌ریه‌كا خوبخویی ل هه‌رێمێ(پارێزگه‌هێن دهوك، هه‌ولێر، سلێمانی)، ببه‌رده‌وامی هه‌بون و رێڤه‌به‌ریێن خوه‌بخویی هه‌بوینه و بئیراده و ئیداره‌دانه‌كا كوردی و كوردستانی(ژبلی كێم و كاسیێن هه‌ی)، به‌رده‌وام بوینه تاكو روژا ئه‌ڤروكه، نوكه ژی و ل پاش ئه‌نجامدانا گه‌را پێنجێ یا هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانتویێ هه‌رێمی، خه‌ریكه زێده‌ی(8)هه‌شت مه‌هان ده‌رباز دبن، لێ هێشتا سه‌روسیمایێن كابینه‌یا نوی ئاشكرا و به‌لی نه‌بوینه، نه‌وه‌ی نوێ بره‌نگه‌كی ژ ره‌نگا ئوپه‌زیسیون بونا خوه راگه‌هاندیه، یه‌كگرتووی ئیسلامی ژ بلی ئوپوزیسیون بونا خوه راگه‌هاندیه، لێ بره‌نگه‌كی ژ ره‌نگا ناڤده‌ستی و ژێربه‌ژێریێ بو پارتی و ینك دكه‌تن، بوێ مه‌ره‌مێ ژ ئاله‌كی شكه‌ستنا خوه ساخ بكه‌تن و ژئالیێ دی، ژێر به‌ژێر پاخلێن خوه داگریتن و سولتانێ ئاق پارتی ژ خوه رازی بكه‌تن...كومه‌لا ئیسلامی، بزاڤا ئیسلامی، حزب‌ا شویعیا كوردستنی...هنده‌ك ئالی و كه‌سایه‌تیێن دی، ل ناڤبه‌را حانه ومانه، مانه هه‌لاویستی و تاما ده‌ڤێ خوه خوش دكه‌ن، بو شاباشه‌كێ چه‌ور و شرین...بزاڤا گوران ژی هه‌رچه‌نده بفه‌رمی شكه‌ستنا خوه رانه‌گه‌هاندیه( 12 كورسیك، دزهنیه‌تا وان‌دا هه‌ر 24 كورسیكن)، لێ دوارێ كریاری دا، شكه‌ستنا خوه په‌ژراندیه، شاباشه‌كا باش وه‌رگرتیه و پارتی ب برا مه‌زنێ خوه قه‌بیل كریه، ژ بلی هێرڤه و وێڤه، به‌حسا وێ ناكه‌ین...لێ ئه‌وا ئه‌م دكارین بئاشكرایی رونڤه‌كرنێ بده‌ینێ، شه‌رێ ده‌ستهه‌لاتێ نوكه كه‌ڤتیه ناڤبه‌را پارتی و ینك( ئه‌و دوهێزێن ژ سه‌رڤه برا و ژ بنڤه دوژمن، هه‌ڤگورێن به‌ندوپه‌یمانا بناڤ ستراتیژیك....)، هه‌رچه‌نده ره‌هه‌ندێن ڤی شه‌ری، دێروكه‌كا تراژیدی هه‌یه، قولایه‌كا فكری و ده‌رئه‌نجامه‌كێ مشتی سه‌رنشیڤی و سه‌ر ئه‌ڤرازی هه‌یه...لێ لپاش مالئاڤاهیا رێبه‌رێ روحیێ ینك( نه‌مر مام جه‌لال تاله‌بانی)، خه‌ریكه روحه‌كا نوی لناڤ رێزێن یه‌كێتی نیشتیمانی ئاڤادبیتن و سه‌رهه‌لدده‌تن، سه‌خمه‌راتی وان جوداكاری و دابران و ژێك چونێن بویی، چ ژ جودابونا بزاڤا گوران و هاوپه‌یمانی یان هنده‌ك كه‌سایه‌تیێن دی...لێ ڤه‌گه‌ر و سه‌رژنوی بینا كرنا(ینك) خه‌ریكه ببیتن ئاڤاهیه‌ك و به‌روبیاڤه‌كێ خورت تر و رێك و پێك ترێ، نه‌خاسم پشتی به‌رێز سه‌ركومار(دكتور به‌رهه‌م سالح) ڤه‌گه‌ریایی ناڤا پارتیا خوه، گه‌له‌ك هاودید و كه‌سایه‌تیێن دی یێن ره‌سه‌ن و نیشتیمان په‌روه‌ر ژی خه‌ریكه بگه‌هنه ناڤا رێزێن(ینك) و سه‌رژنوی په‌ره‌پێدان و نویژه‌نكرنه‌كا باشترێ و گه‌شترێ بده‌نه ناڤا رێزێن ئێكه‌تیا مام جلال و هه‌ڤالێن وی یێن دامه‌زرێنه‌ر( ناوشێروان، عادل مراد، فوئاد مه‌عسوم، عه‌بدالرزاق فه‌یلی، عومه‌ر شێخ موس، هه‌ڤالێن دی..). ئه‌وا راستی بیتن ل دوماهیك هه‌لبژارتنێن عێراقێ و هه‌رێمێ، سه‌خته‌كاریه‌كا زور هاته كرن، سه‌ره‌رایی په‌سند كرنا به‌رئه‌نجامێن دوماهیكێ، لێ سیبه‌ر و ره‌هه‌ندێن وان حیله و سه‌خته‌كاریێن هاتینه كرن، نه‌هاتن نخافتن و زیق ل سه‌ر پێلێن ده‌ریایی خو دهه‌لاڤێتن و سه‌ر ئا‌ڤ دكه‌ڤن، ئه‌ڤێ چه‌ندێ دئالیه‌كی دا برینه‌ك كویر په‌یدا كر و دئالیه‌كێ دی دا بێ متمانیه‌كا مه‌زن په‌یدا كر، ئه‌ڤ بێ متمانیه زێده‌تر زه‌ق دیار بو، ل ده‌مێ لایێ سه‌ركه‌ڤتی(پارتی دیموكرتی كوردستان)، خو دسه‌ردا بری و كه‌ڤتیه ناڤ هه‌ول و بزاڤێن جدی تاكو هه‌می پوستێن به‌غدایێ بو خوه وه‌ربگریتن و لایێن دی پشت گوهڤه پاڤێژیتن، نه‌خاسم یه‌كێتی نیشتیمانی، ئه‌ڤ هه‌ول و بزاڤه ژ بلی بێ متمانه‌یی كویر كرن، سه‌ر ژ نوی هه‌ڤركی و ئازرندنا برینا سه‌ر لێ هه‌ودا و پیلانگێریێن ناڤخویی بنیات بو هاتنه دارێتن، له‌ومانێ ئه‌ڤ قوناغه دبیتن ببیتن سه‌ره‌تایه‌كا قوناغه‌كا نوی، لێ بنه‌مایك و رێگه‌چاره‌سه‌ریێن گونجایی و زانستی ناهێنه دیتن...بویه خه‌ریكه مه‌ترسی زێده‌تر و مشتی پێترین نه‌هامه‌تی و ره‌ش بینی ببن، چونكی عێراق بگشتی و هه‌رێم بتایبه‌تی ل بن تاقیكرنه‌كا زور مه‌ترسیدار ده‌رباز دبیتن، كومكرنا هێزێن ناڤده‌وله‌تی و زه‌بلاح، لێكدان و پێكنه‌كرنا به‌رژه‌وه‌ندیێن ئه‌منی و ئابوری و جیواری...هه‌ردیسان هه‌ره‌شه‌یێن شه‌ره‌كێ كاڤل كه‌ر و تژی مالوێرانی نه‌دویر ل ده‌ڤه‌رێ بقه‌ومیتن، زیان و زه‌ره‌رێن كوردستیان نه‌دویره دوو هنده و سێ هنده بن. نوكه راسته، هنده‌ك ژ سه‌روسیمایێن ده‌ستهه‌لاتێ خه‌ریكه دیار و ئاشكرا بوینه، ل 10/6/2019ز، رێوره‌سمێن سه‌روكێ هه‌رێمێ دێ ل هولا سه‌عد عبدالله(نه ل هولا په‌رله‌مانی) برێڤه چن، نێچیرڤان بارزانی دێ بیتن سه‌روكێ هه‌رێمێ، مه‌سرور بارزانی دێ هێتن راسپاردن داكابینا نویا حكومه‌تێ دروست بكه‌تن، لێ تاكو نوكه هێزێن سه‌ره‌كی و شریكێن ستراتیژی و خودان هێز و ئه‌زمون(بئاوایێ تایبه‌تێ خوه)، نه‌گه‌هشتینه چ ئه‌نجامێن دوماهیكێ، له‌ومانێ گه‌ره‌نتی كرنا ره‌وتێ ده‌ستهه‌لاتێ و ئاڤاكرنا كابینا نوی، بێی(ینك) نه‌هه‌ر حكومه‌ته‌كا كێم و شاشه، به‌لكی ده‌ستپێكه‌كه و سه‌ره‌داڤه‌كه بو بژاره‌ده و داهوریان و ژێگرته‌یێن دی و تژی خه‌ته‌ر و مه‌ترسی، نه‌بتنێ بو كابینا نوی، به‌لكی بو گه‌لێن كوردستانی و بو هه‌می ده‌ڤه‌رێ، چونكی هه‌رێما باشور بهه‌می ئالیان ڤه خویكه‌كا گران دایه، چ خویكا هێزێن ناڤخویی یان ژی خویكا هێزێن ده‌ره‌كی و ناڤنه‌ته‌وه‌یی، دبیتن زێده‌ترێ به‌رگریا خویك و سه‌رانه‌یێن گرانترێ نه‌كه‌تن...بویه بئاشكرایی دشێین بێژین، ره‌وشا نوكه جهێ دل خوشیێ نینه...دئالیه‌كی دا وه‌لات و گه‌ل لبن مه‌ترسیێن ناڤده‌وله‌تی و هه‌ریمینه، دئالیێ سیان دا، ده‌ستهه‌لاتدارێن هه‌رێمێ مژویلی شه‌خصه‌نه‌كرن و كویركرنا ئێش و ژانێن گه‌لێن خوه‌نه و بهیچ ره‌نگه‌كی داگه‌ریانان بو ئێك دوو ناكه‌ن، بو هێزێن ناڤده‌وله‌تی، بو دوژمن و ده‌وله‌تێن هه‌رێمی خه‌ریكه ببن مالویته و لیسێن وان بو خوه‌ش بكه‌ن، نه‌خشه‌سازیان ل گوره‌ی بژاده و خاسته‌كێن وانان دكه‌ن...بو خوه ژی، بو گه‌ل و بو وه‌لاتێ خوه ژی خه‌ریكه ببن ده‌رد و كوله سه‌ری....سه‌د سالێن خه‌باتا خویا سیاسی، حه‌فتێ سالێن خه‌باتا چه‌كداری، ئه‌نفال و كیمیاباران، ره‌شه كوژی و گرتن و مال وێرانی، هندا كرن و به‌رزه‌كرن، ته‌عریب و ته‌تریك و ته‌فریسێن هاتین كرن...خه‌ریكه بهێن ژبیر كرن و بهه‌ده‌ر بچن، كوریسك ببیتن میراتگری، پوست و پاره ببن ئارمانج و به‌رنامه، بویه هه‌ردچیتن، ده‌م دچیتن و هیڤی دهێنه هندا كرن، بویه دبێژین و گوتنه‌كا راسته ژی، هه‌رده‌م كورد شه‌ركه‌ره‌كێ باشه، ل شه‌را نه‌شكه‌ستیه، لێ دسیاسه‌تێ دا، ل سه‌ر مێزان یاریكه‌ره‌كێ دورا و شكه‌ستیه. ژ شوره‌شگێریا سه‌رێ چیا ن بو سیاسه‌تا كورسیك و پشتا مێزان راسته كوردستان دناڤا دوخه‌كێ ناله‌بارێ ناڤنه‌ته‌وه‌یی دا توشی دابه‌شبوون و ژێكڤه‌بونێ بو، شه‌رێ چالدیران(1514ز)و كومه‌كا په‌یمانێن ناڤده‌وله‌تی و پاشی ژ به‌رئه‌نجامێ شه‌رێ جیهانیێ(1،2)وێ دا، ئه‌و بو لوزان جاره‌كا دی دوو چارچه كرنه چار پارچه، لێ دڤێتن ئه‌م وێ ژی بێژین، ده‌رفه‌تێن زور مه‌زن ژی بو گه‌لێ كورد و بو خه‌لكێ كوردستانێ هاتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت هاتبانه وه‌رگرتن، گه‌لێ كورد، خه‌لكێ كوردستانێ ل گوره‌ی كاودانێ وی ده‌می خوه رێك خستبایه، دبو گه‌لێ كورد ده‌وله‌تا خوه ل سالا1916ز دا دامه‌زراندبا، هه‌ردیسان ئه‌گه‌ر گه‌لێ ئه‌رمه‌ن و گه‌لێ كورد په‌یمانه‌كا خوه‌یا مجد هه‌بایه، نه‌كه‌ڤتبانه ناڤا پلانێن نه‌یاران...دیسان دبو ل سالا1918ز و بسه‌رده، ببانه خودان ده‌وله‌تا خوه‌یا هه‌ڤپشك ل سه‌ر ئاخا(میزوبوتامیا و ئاخا ئه‌رمنستانێ)، لێ مخابن، گه‌لێ ئه‌رمن و گه‌لێ كوردی، هه‌ڤرێزیا خوه دروست نه‌كرن و مانه بدویڤ پلانێن نه‌یاران ڤه، بون عه‌بدالێن چ نه‌كرنا هه‌ڤدوو، بویه ڤان گه‌لا ده‌رفه‌ت ژ ده‌ست چوون و بونه قوربانیێن سه‌رهشكیا خوه، بونه قوربانیێن دێروك و به‌رژه‌وه‌ندیێن گه‌لێن هه‌رێمی و دونیایێ، تاكو نوكه ژی ئه‌و ته‌حلی و كاره‌ساتێن وان دمێژن و دبنه گوریێن پشكا هه‌ریی مه‌زن بو خه‌له‌تیێن وی سه‌رده‌می ، لێ ئه‌وا جهێ داخێ و برینا مه‌زن دجه‌سته‌یێ كورد و كوردستانیان، پرانیا هێز و ته‌ڤگه‌رێن سیاسیێن كورد و كوردستانی ل ڤێ سه‌دسالیا نوكه، خوه‌زایێ كورد و كوردستانێ نینن، لبن هه‌ژموون و كارتێكرنێن ناڤده‌وله‌تی و هه‌رێمی، نه بتنێ دئالیێ سیاسیی دا، به‌لكی دئالیێ له‌شكه‌ری و رێڤه‌به‌ری ژی دا، لبن هه‌ژمونێ دوژمنێن هه‌رێمی و ناڤده‌وله‌تی دا ئاڤابونه و برێڤه دچن، دوژمنێن مه، نه‌خاسم ل باشور چاوان هێز و ته‌ڤگه‌رێن مه ئاڤاكرنه، هه‌ر وه‌سان برێڤه‌دبه‌ن و ل گوره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیێن خوه دیزاین كرنه، له‌ومانێ هه‌رده‌م ئالیێ هه‌رێمی و ناڤنه‌ته‌وه‌یی دهێتن پشت گوههاڤێتن و ئالیێ ناڤخویی، ناكوكی و جره‌برا ناڤخویی، خوتیژ كرن و به‌ربونا گیانێ ئێك دوو كریه به‌راهی و سه‌رپشك كریه، هه‌ر ئه‌ڤه ئه‌گه‌رێ وێ چه‌ندێ شكه‌ستی، خو شكه‌ستی نه‌بینیتن و شكه‌ستنا خوه ژی بكه‌تن به‌هرا خه‌لكێ دی، خو بكه‌تن پاله‌وان و سه‌ركه‌ڤتی، بویه هه‌ر ده‌ه پازده‌سالان شكه‌ستنه‌ك ببه‌ر مه دكه‌ڤیتن و شكه‌ستی هه‌ر به‌راهیكێ كاروانیه، نه‌ناڤ و نه ژی ناڤه‌روكا شوره‌شێن مه دهێتن گورین و دورانێن مه‌ژی نابن دوران و مروڤێن دورایی ل پێشیا مه دچن و ئه‌م ژی خاس و عام دكه‌ڤینه دویڤ پێن وانان. ل ڤێره پسیاره‌كا جدی دهێتن پێش، ئه‌رێ گه‌لا چ ئه‌گه‌رن بوری و كاره‌ساتێن مه زوی ژ بیرا مه دبه‌ن!! لڤان سه‌د سالێن بوری(لباشور)، گه‌له‌ك هێز و حه‌ره‌كه دروست بون( كومه‌لا لاوێن كورد، كومه‌لا داركه‌ر، جزبا هیوا، شوره‌ش، ئازادی، جزبا دیموكرات، ینك، سوشیالست، كومه‌له، پاسوك، ستێركا سور، تێكوشین...گه‌له‌ك پارت و كومه‌لێن دی)، دئالیێ حه‌ره‌كی ژی دا(حه‌ره‌كاتێن شێخ مه‌حمودێ نه‌مر، حه‌ره‌كاتێن بازان، شوره‌شا ئه‌یلولێ، شوره‌شا گولان، سه‌رهه‌لدانا جه‌ماوه‌ری ل سالا1991ز، په‌رله‌مان و حكومه‌تا هه‌رێمێ...)، لێ دیسان ده‌رفه‌ت نه‌هاتن وه‌رگرتن، سالا 1991 و 2003 دیسان دوو هه‌لێن دێروكی بو گه‌لێ مه هاتن، لێ دیسان ئه‌ڤ هه‌له نه‌هاتن وه‌رگرتن و قوناغا خه‌باتا مه دژوار و پر ئاسته‌نگی كر، بو ده‌مه‌كێ دی كێشه‌یا مه پاش ئێخست....ئه‌و هه‌ول و بزاڤێن بناڤێ ده‌وله‌تداریێ و ریفراندوما سه‌رخوه‌بونێ ژی، مه‌ره‌م و پالده‌رێن دی ل پشت بوون، هه‌ردیسانێ هیچ ئاماده‌سازیه‌كا زانستی و ژیواری بو نه‌هاتبونه كرن، بویه كێشه زێده‌تر ئالوز و ئاسێ كر و هێز دا نه‌یاران و دوست هاتنه توره و زویر كرن، به‌رئه‌نجامی ژی، ژبلی(91%)ئاخا كوردستانێ هاته ژ ده‌ست دانێ، پلانێن دوژمنكاریێ هاتنه كویر كرن، هه‌ستا نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ری بخوه‌بون دیسان هاته هندا كرن، كێشا وه‌لاته‌كێ دێرین و گه‌له‌كێ ره‌سه‌ن و مه‌غدور دیسان هاته پشت گوههاڤێتن و كێشه ژی هاته سڤك كرن و كێم كرن، ژ بلی كوكا نه‌یارتیێ هاته زێده‌كرن و نه‌یارێن مه، نه‌خاسم یێن هه‌رێمی ل سه‌ر ئێك مێز هاتنه خرڤه‌كرن. به‌رئه‌نجامێ هه‌ری ل پێشیێ، ڤێ سیاسه‌تا باشوری، هه‌می ئه‌و حزب و سیاسه‌تا هاتیه‌كرن، هه‌می بزاڤ و حه‌ره‌كاتێن هاتینه برێڤه‌برن، به‌رئه‌نجامه‌كێ باش وه‌رنه‌گرتن، بونه ئه‌گه‌رێ ژ ده‌ستدانا پشكا هه‌ری مه‌زنا ئاخا كوردستانێ، گه‌ل ده‌ربه‌رده‌ر بو، ژ سه‌ر ئاخا خوه مهاجر بو و بو غه‌ریبه، كوشت و كوشتار په‌یدا بوون، ئه‌نفال و كیمابان هاتنه ئه‌نجامدانێ، ده‌ربه‌ری و به‌رزه‌بونێن مه‌زن دروست بون، كول و ده‌ردو كوڤان لناڤ خه‌لكی مشه‌بوون، هه‌زاره‌ها ئێش و ژان به‌ربونه ستوكورا گه‌لی، ژبلی وێ چ گوهورین كاری په‌یدا نه‌بوون، په‌رێ برێكا به‌رێ...سه‌ركرده هه‌ریێن به‌رێ بوون، حزب و ره‌هبه‌ر هه‌رئێن به‌رێ بوون، رێك و رێگه‌چاره‌سه‌ری ژی هه‌ریێن به‌رێ بوون...بویه نه‌چاره‌سه‌ری و بێ رێبه‌ری بوونه رێك و شوپ و هندابون بونه سه‌میان و سه‌روه‌ری، له‌ومانێ بوری زوی هند ابو! ئێش و ئه‌له‌م بێ ده‌رمان مان! بویه چاره‌یا بێ چاره‌سه‌ریێ لباشور بویه ئێشه‌كا بڤه‌گر و هه‌رده‌م بوده‌می هه‌و دده‌تن و ناخێ مه دهه‌ژینیتن و برینێن مه یێن كول كیسه‌گرتی دكه‌تن و سه‌ر ژنوی وه‌بایا مه سه‌ر هه‌وده‌ه‌تن. له‌ومانێ ل ڤێره بێ ناڤبر دبێژم! چاوان هه‌وێن هه‌لبژارتنێن مه وه‌كی تلیلی و گه‌رێن شه‌هیان و داوه‌تانه، په‌رله‌مان و حكومه‌تێن مه‌ژی وه‌كی زاڤا و بویك و به‌ربویكانه، رێوره‌سمێن داناندنا سه‌روك و رێڤه‌به‌رێن مه‌ژی چه‌پره‌پانێ و ده‌ست قوتان و خوهه‌لاڤێتن و پێ گوتن، دویری بنه‌مایكێن زانستی، دویری عورف و عاداتان، دویری رێسا و یاسایان، ئه‌رێ گه‌لا هه‌رێمه‌ك وه‌كی باشور بقادێ ده‌وله‌ته‌كا مه‌زن و خودان سه‌روه‌ری قوربانی داین...چ ئه‌گه‌ر هه‌بوینه ئه‌ڤه زێده‌ی(28)بیست و هه‌شت سالایه نه‌بویه خودان یاسا، بێ عورف و بێ بنه‌ما دهێتن سه‌رده‌ری كرن، شه‌خص و مالبات دزێهن و ئه‌قلێ خوه‌یێ مالباتی دا دهێتن به‌رنامه دكه‌ن و برێڤه‌برن، براستی سه‌یره و سه‌یر و سه‌مه‌رێن جه‌رگ هه‌ژینه! چاوان ل ده‌ڤه‌ره‌كا هوسان، گه‌له‌ك ملیونی، خودان ئاخ، خودان زمان، خودان دێروك و كه‌لتور، خودان ئابور و بوری، خودان دیانه‌ت و خودان هزروبیر! چاون دبیتن دچاخێ(21)بیست و ئێكێ دا! چاخێ ئه‌له‌كترون و پێشكه‌ڤتنێ! ئه‌ڤ هه‌می پاشكه‌ڤتن و هندا كرنه، بوچی به‌روكا مه به‌رناده‌ن! براستی هه‌م بێ خودانی هه‌یه و هه‌م ژی هندا كرن هه‌یه! هه‌ر ئه‌ڤێن هه‌بوینه! حزب و حه‌ره‌كه‌ت و سیاسه‌تا باشوری چنه‌كریه و سه‌نگ و بهایێن باشوریان بێ ره‌واج كرینه و ئێشا هندا كرن و ژبیر كرنێ بویه موبته‌لا بو رابردویێ مه، بو نوكه‌یا مه، بوداهاتێ مه! پسیارا دی یا هه‌ری جدی ئه‌وه گه‌لا ئه‌رێ ئه‌ڤ ئێشا مه‌زن، ئه‌ڤ به‌رزه‌بونه تاكو كه‌نگی دێ دجه‌سه‌تیێ مه دا به‌رده‌وام بیتن! تاكو كه‌نگی به‌رزه‌بون دێ هه‌ستێن مه ژ مه دزیتن و لناڤا به‌رزه‌كرنێ دا مه گیر‌و كه‌تن..!! ئه‌م گه‌له‌ك بێ شانصین یان ژی بێ سه‌روه‌رین...!! د دێروكا مه‌یا بوری دا، چاوان ئه‌م خودان حزب و حه‌ره‌كه‌ت بوینه، هه‌ر وه‌سان ل گوره‌ی زروف و سه‌رده‌مێ خوه، مه سه‌روك و ره‌هبه‌ری ژی هه‌بوینه، نه ل باشور بتنێ به‌لكی ل هه‌می كوردستانێ، ل روژئاڤا ابراهیم هه‌نانو، بنه‌مالا نه‌بیل به‌ری، بنه‌مالا جانپولا، بنه‌مالا به‌رازی، دورزیان...بده‌هان كه‌سایه‌تی و بنه‌مالكێن كوردی چ لناڤا ده‌ستهه‌لاتا(سورێ، لبنان، ئوردنێ..) یان ژی لناڤا ئوپوزیسیونا وه‌لاتێ شامێ بگشتی دا، كه‌ساتی و هزرمه‌ندێن مه‌زنێن كوردی رول و سه‌روه‌ریا خوه هه‌بویه، هه‌ردیسانێ لباكور، بنه‌مالا به‌درخانیان، یونس پاشایی، شێخێن پیران، سه‌ید ره‌زا، تاهایێ شه‌مزدینی، شێخ عوبه‌یدولاهێ نه‌هری و بده‌هان و بگره بسه‌دان كه‌سایه‌تی و ناڤدارێن كوردی جهگرتیه دناڤا ده‌ستهه‌لات و ئوپوزیسیونا باكور( ل توركیا)دا، هه‌ردیسان گه‌لێ مه‌یێ روژهه‌لات ژی، به‌هره‌یه‌كێ زور مه‌زن دفكر و رامانێن ده‌ستهه‌لاتداری و ئوپوزیسیونا گه‌لێن ئیرانی ژی دا هه‌بویه، نه‌خاسم كه‌ریمخانێ زه‌ند، سمكویێ شكاك، قازی مه‌حه‌مه‌د، شێخ عوزه‌دین حوسه‌ینی، رێبه‌ر قاسملو، شه‌رف كه‌ندی و بده‌هان رێبه‌ر و سه‌ركردێن دی...هه‌ر بوی ئاوایی و نه‌خاسم ل ڤێ دوماهیكێ، گه‌له‌ك سه‌ركردێن كوردێن باشوری باندورا خوه هه‌بویه، وه‌كی شێخ مه‌حمودێ حه‌فید، شێخ به‌هائودین، ابراهیم احمد، سالح یوسڤی، مه‌لا موسته‌فا وه‌كی رێبه‌رێ شوره‌شا ئه‌یلولێ، مه‌سعود بارزانی، مام جه‌لال تاله‌بانی و ناوشێروان مسته‌فا، وه‌كی دوو رێبه‌رێن نویخاز و هه‌ڤچه‌په‌ر، گه‌له‌ك كه‌سایه‌تیێن دی...لێ ئه‌و ژی راسته ڤان هه‌می كه‌سایه‌تیان نه‌كاریه رێكه‌ك و رێبه‌ریه‌كا بقادی خه‌بات و قوربانیێن گه‌لێن كوردستانی، بفكر و رامانه‌كا خوسه‌ر و برێك و بنه‌كوكیه‌كا پرانیا هه‌ری زورا ڤان حزب و حه‌ره‌كه و سه‌روه‌ری و رێبه‌ریێن هه‌ی، مژارێن ره‌خنه‌یێن زورن و لبن بارانا گازنده‌یێن گه‌ل و خه‌لكێ كوردستانێ گوهشی و مات و دامایی ماینه و دمینن و دفه‌تسن...بویه ڤی وه‌لاتی، ڤی گه‌لی رێبه‌ری، سه‌روه‌ری، رێگه‌چاره‌سه‌ری بو دڤێن....!! عبدولا ئوجه‌لان و نمونه‌یا رێبه‌ری و سه‌روه‌ریا كوردستانی...!! عبدولا ئوجه‌لان(ئاپ‌و)، ئه‌و زاروكێ ژ به‌ده‌نا ده‌یكه‌كا تورك و بابه‌كێ كورد ل گوندێ ئه‌مرالی ژدایك بویی، دناڤا شه‌ره‌نیخا ده‌ستهه‌لاته‌كا تورك تورانی و ره‌گه‌ز په‌رستی دا، ژیانا هه‌ژاری و زه‌حمه‌تیاندا ئافراندن كرین، بفه‌لسه‌فه‌یه‌كا نمونه‌یی خویانی بینا كری، زانست و دێروك كریه ڤه‌هاندنه‌كا هزرا خومالی، دناڤا زیندانێ دا ته‌ڤگه‌را ئاپوچی دگه‌ل مه‌زلوم و عه‌گید و هه‌ڤچه‌په‌رێن خودا رێك و رێگه‌چاره‌سه‌ریه‌كا بنیاتی و دیموكراسی، شوره‌شگێری ل گوره‌ی خوه‌سه‌ریا شوپه‌كا دێروكی و شوناسی و زانسته‌وایی ئاڤه‌دانی كری، ژ باكوربو سه‌هلول بیقاع وبه‌ره‌ڤ ئه‌وروپا و پاشی دكومپلویه‌كا شوم و لبن زولمه‌كا ناڤنه‌ته‌وه‌یی دا، به‌ره‌ڤ توركیا و زیندان كرن دگرتیگه‌ها، گزرتا ئیمرالی دا، ئه‌ڤ كه‌له سه‌ركردێ كوردی، راسته زێده‌ی(20)بیست سالایه لناڤا زیندانێ و لبن شه‌رت و مه‌رجێن گران ژیانا زیندانێ بسه‌ر دبه‌تن، لێ ئه‌و رابه‌ر و داهێنه‌رێ هزروبیره‌كا زانستی و فه‌لسه‌ر و دامه‌زرێنه‌رێ پارتیكێیه بناڤێ(پارتیا كاركه‌رێن كوردستانی)، بئه‌و په‌رێ زانابون و شاره‌زایه‌كا بلمه‌تییانه رێكه‌كا شورشگێری و بیروهزره‌كا فه‌لسه‌فی و زانستی، ئه‌ڤی ئینسانێ مه‌زن خه‌باته‌كا شوره‌شگێری بداهێنانه‌كا نمونه‌یی و رێڤه‌به‌ریه‌كا پێشكه‌ڤتی و خودان مقاوه‌مه‌كا گه‌ریلایی و ئاخ په‌رستی داهێنا و سه‌روه‌ری لێ كر! فكر و رامانێن ڤی سه‌ركرده‌یی رێكخستنه‌كا سیاسی و چه‌كداری و بناڤ و ئه‌رناڤه‌كێ نویخاز و موكوم و تێكه‌لی ئاخ و خوینێن وه‌لاتپارێزی بجه‌سته‌یه‌كێ پیلایی هاته بینا و ئاڤا كرن، خورسكی و ئه‌صاله‌تا ڤێ رێبازێ هه‌ر جهێ كوردستان لێ، هه‌ر جهێ كوردستانی لێ ژیانێ دكه‌ن، خه‌بات و رێك و ته‌ڤنێ ڤێ رێكخستنێ لێ هاته راچاندن و رێبه‌ری كرن( سه‌ره‌رایی كێم و كاسی و ره‌خنه‌یێن هه‌یی، لێ ئه‌ڤ حه‌ره‌كه‌یه بفكر و رامانێن خوه، بو حه‌ره‌كه‌كا كوردستانی و جیهانی و بره‌نگ و ته‌ڤنێ چیایێن پیلایی ته‌ڤن و نه‌خشه‌یێن خوه موكوم راچاندن..). بهه‌ول و بزاڤێن ڤی سه‌ركردێ مه‌زن، رێكخستنه‌كا جه‌سته‌یی و هزری، دجه‌سته‌یێ كه‌سه‌كی و درێكخستنا رێكخستنه‌كێ دا، بو رێكخسته‌نه‌كا روحی و ژیانه‌وه‌یی بئافرین و خودانی، دناڤا كاكلا روحێ دا هاتینه ئاڤاكرن، ئوجه‌لانیه‌ت كریه ئاڤاهیه‌كێ ئه‌زه‌لی و به‌رده‌وام دناڤا روحا مروڤاتیه‌كا پیر‌وز و ئاخ په‌رست دا، هوسان هه‌ر تاكه‌كێ ڤێ رێكخستنێ بو ئاپوچیه‌ك و بگرتنا به‌رێز(عبدولائوجه‌لان) ئه‌ڤ بزاڤه نه‌هاته به‌ربه‌ست كرن، به‌لكی وه‌كی گوره‌بایه‌كێ روحی به‌لاڤ بو، جهوار و ته‌ڤگه‌را خوه خورت و بنه‌جهی كرن، شوره‌شه‌كا سه‌رانسه‌ری و وه‌كی په‌یامه‌كا روحی و وه‌كی په‌یمبه‌ره‌كێ زه‌مانێ ڤێ سه‌دێ، په‌یام و رێكا وی هاتن به‌لاڤ كرن، بویه مروڤ نه‌حه‌ق نینه بێژیتن ل پێنج سه‌د سالا بوری و ل سه‌دسالێن بهێن ژی، په‌یامه‌ك و رێبه‌ره‌یه‌كا بقادی زانست و فه‌لسه‌فه‌یا ڤی سه‌ركردێ مه‌زن نه‌هاتینه و ناهێن...له‌و گرنگه كورد و كوردستانی خو ده‌ینداری ڤی ئینسانێ مه‌زن ببینن و مروڤایه‌تی ژی سودمه‌ند ببیتن ژ فكر و بهایێن فه‌لسه‌فه و زانستێ ڤی مروڤێ مه‌زن. نوكه ژی ل هه‌رچار پارچه‌یێن كوردستانێ، ل هه‌ر جهێ كورد و كوردستانی لێ دهێن دیتن، فكر و رامان و كارتێكرنا ڤی سه‌ركرده‌ی دهێتن دیتن و بهیستن، لباكور ژبلی وێ زولم و زورداریا ده‌وله‌تا توركی دكه‌تن، بئه‌وپه‌رێ دورندایه‌تی و نه‌ژادپه‌رستیێ به‌ره‌نگاری گه‌لێ كورد و گه‌لێن ئازادیخوازیێن توركیا بویی...لێ خه‌بات و تێكوشانه‌كا مه‌زن دناڤا زه‌حمه‌تی و ئاسته‌نگیاندا، به‌رده‌وام دپێشداچوون و دناڤا سه‌ركه‌ڤتنێن مه‌زندا به‌ره‌ڤ سه‌رفرازیه‌كا مه‌زن دچیتن و ده‌ستكه‌ڤتیێن مه‌زن تومار دكه‌تن...ل روژئاڤا، سێكا ئاخا سوریێ رزگار كریه و چه‌ندین كانتونێن خوبرێڤه‌بری و بره‌نگه‌كێ سه‌ركه‌ڤتی و نمونه‌یی رێڤه‌دبه‌ن و نمونه‌یه‌كا هه‌ری ژێهاتی و سه‌ركه‌ڤتی ئاڤا دكه‌ن، راسته تیروره‌كا دژوار به‌ره‌نگاری وان بویه، دناڤا شه‌ره‌كێ گرانێ ئیسلاما ئیخوانیا ئه‌ردوگانی دا ژیانه‌كا تژی زه‌حمه‌تی و دناڤا خه‌باته‌كا مشتی ئاسته‌نگی دا خه‌بات و به‌رخوه‌دانا خوه ددومینن، لێ سه‌روسیمایێ ئیداره‌دانه‌كا پێشكه‌ڤتی و سه‌ركه‌ڤتی دناڤا رێڤه‌به‌ریه‌كا گه‌لی دا، به‌رده‌وام بشانازی سه‌ركه‌ڤتنان تومار دكه‌ن و جهێ خوه ب چاكی دگرن لناڤ گه‌لێ خوه و لناڤا گه‌لێن ناڤده‌وله‌تی ژی ره‌نگ و سیمایێ خوه وه‌رگرتیه، خه‌ریكه ژی ده‌ستكه‌ڤت و سه‌ركه‌ڤتنێن مه‌زن بچنن و مسوگه‌ر بكه‌ن. سه‌ره‌رایی وان ئاسته‌نگ و رێگریێن لباشور و ل روژهه‌لاتێ ل به‌ر ڤێ ته‌ڤگه‌رێ، لێ دیسان بره‌نگه‌كی ژ ره‌نگان دیسان خه‌بات و زه‌حمه‌تی به‌رده‌وامن و ل روژهه‌لات پێشكه‌ڤتن ژی برێڤه‌نه. ده‌رفه‌تێن سێكوچكه‌یه‌كێ سه‌روكاتیێ بو گه‌لێ مه هێشتا هه‌یه..!! مه ل ده‌ما بوری به‌حسا سه‌روكایه‌تی و رێبازا ئوجه‌لانی كرن، خه‌ریكه ئه‌ڤ رێبه‌ره سه‌روه‌ریه‌كا ناڤنه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی بنه‌جێ تومار بكه‌تن، لێ ل سه‌ر وه‌لاتێ مه، ل سه‌ر گه‌لێ مه پلانگێری هه‌یه، دوژمنكاریا به‌رده‌وامه، نه‌یارتیه‌كا زور و دژوار به‌رده‌وامه، لێ ل گوره‌ی ئه‌گه‌ر و كاودانێن نوكه هه‌ی، دبیتن تێرانه‌كتن و به‌رگه‌گرتن قورس و خودان خویكه‌كا زورا گران بن...له‌ومانێ هه‌ما هه‌نگی و سه‌روه‌ری و خودانه‌یكا كوردی و كوردستانی زور تر و مجدترێ پێویسته، دئالیێ دی ژی دا ره‌نگه پلان و به‌رسنگرتنێن نه‌یارێن مه ژی هه‌بن، نه‌خاسم ئه‌و ده‌ستهه‌لاتدارێن خوه دبیتن دده‌ستهه‌لاتداریا(عه‌رب، تورك، فارسی)دا، ل عێراقێ ئه‌ڤ وه‌لاته ناڤه‌گه‌رهیتن دوخێ خوه‌یێ جاران، خه‌ریكه به‌غدا لاوازببیتن و عێراقه‌كا فدرالی، بهه‌رێمداریه‌كا(كوردی، سونی، شیعی) جهبگریتن و بنه‌جهببیتن، دیسان سوری ژی ناڤه‌گه‌هیتن دوخێ خوه‌یێ به‌رێ، دبیتن ل وێره‌ژی ده‌ستهه‌لاته‌كا فدرالی(كوردی، سونی، شیعی)، ژ سێ یان چار هه‌رێمان دروست ببیتن، دیسان خه‌ریكه كورد جهێ خوه دنه‌خشه‌یێ سوریێ دا بنه‌جهبكه‌ن، ره‌وشا توركیا و ئیرانێ ژی ل گوره‌ی نه‌خشه و پلان و خاسته‌كێن وان برێڤه‌ناچیتن، ئیرانێ بفه‌رمی هه‌رێما باشور و روژئاڤا قه‌بیل كریه، نه‌دویره‌ژی ل روژێن بهێتن هه‌رێما روژهه‌لات ژی بهێتن دروست كرن، نه‌یا به‌رئاقله ژی تاكو دوماهیكێ ده‌وله‌تا توركی هه‌بونا كوردان ره‌د بكه‌تن، چ دویر یان نێزیك خوبرێڤه‌به‌ریا كوردێن باكور ژی دێ ئاڤا بیتن...بویه ده‌لیڤه‌یا خوبرێڤه‌به‌ریه‌كا كوردی و كوردستانی ئه‌گه‌ر و بنه‌مایكێن وان هه‌نه، ل عێراقێ سه‌ركومار كورده ( دكتور به‌رهه‌م سالح) كه‌سه‌كێ چالاك و به‌رنیاس و خودان ته‌جروبه‌یه‌كا مه‌زنه، رول و چالاكیێن وی زور هه‌نه، باوه‌ریا من ئه‌وه هه‌ول و بزاڤێن وی ژی دناڤا ته‌ڤگه‌ریا ناڤنه‌ته‌وه‌یی، هه‌رێمی و كوردستانی دا مجد و بكرداری هه‌نه و برێڤه‌یه بیاڤه‌كێ باش بو عێراقه‌كا بهێز، بو كوردستانه‌كا به‌خته‌وه‌ر بنیات و فه‌راهه‌م بكه‌تن، هه‌ول و بزاڤێن وی ژی برێڤه‌نه و به‌ره‌ڤ پێشدا دچن، مایه هێز و كه‌سایه‌تیێن باشور، كورد و كوردستانی پشته‌ڤانیا وی بكه‌ن، ده‌ستێ وی بگرن، ده‌رفه‌تێ نه‌ده‌ن بكه‌ڤیتن ناڤا زه‌حمه‌تی و ناڤا ته‌لهه و خه‌فكێن دوژمنان، ل به‌غداژی هه‌م ده‌رفه‌ت هه‌نه و هه‌م ژی ژلایێ هه‌رسێ سه‌روكاتیان هه‌ڤكاری و هاریكاریه‌كا باش دهێتن دیتن..ده‌رفه‌تێن ناڤنه‌ته‌وه‌یی ژی هاریكارن، لێ بمن وه‌ره مایه سه‌روكاتیا هه‌رێمێ، ده‌ستهه‌لاتا باشور، ژ ڤی قه‌واره‌یێ خوه ده‌ربچیتن و سه‌ر ژنوی به‌زر و رامانه‌كا واتادار خو نویژه‌ن و ئاڤا بكه‌تن، ئه‌وێ چه‌ندێ ژی بزانن، شه‌خصه‌نه‌كرن و بنه‌مالی و حزبایه‌تیا به‌رته‌نگ و ده‌مار گیر...نكاریتن سه‌رگێریا گه‌له‌كێ وه‌كی گه‌لێ كورد و كوردستانی بكه‌تن، باشور ل ده‌مێ نوكه مه‌لبه‌ندێ رێڤه‌به‌ریا كوردستانێ یه، ئه‌گه‌ر سه‌رگێریه‌كا ساخله‌م و ل گوره‌ی هه‌ل و مه‌رجێن هه‌یی، ل گوره‌ی سه‌رگێریه‌كا كورد و كوردستانی بهێتن كرن، بێ شكه به‌رهه‌مه‌كێ باش و ده‌ست كه‌ڤتێن نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی دێ به‌رهه‌م گرن و دپاراستی بن. رێك و چاره‌سه‌ریێن گونجایی ل گوره‌ی مه‌رج و كاودانێ هه‌یی ل گوره‌ی دیتانا من و لپاش هه‌لسه‌نگاندنه‌كا سڤیل و سه‌رپێ بو هه‌ل و مه‌رجێن هه‌یی، وه‌سان دبینم سه‌ركرد و سه‌رانێن كورد و كوردستانی یافه‌ره ل گوره‌ی ڤان خالان نه‌خشه و پلانێن خوه بو ڤێ قوناغێ جێ بجێ بكه‌ن: 1- ئه‌گه‌ر چی سه‌روكایه‌تی و ده‌ستهه‌لاتا هه‌رێمێ ل گوره‌ی شه‌خصه‌نه و بنه‌مالی كرن و حزباتیه‌كا قورغكاری هاتینه دیزاین وئاڤه‌دانی كرن، لێ ده‌رفه‌ت هه‌یه ل گوره‌ی نه‌خشه و پلانێن كوردی و كوردستنی خوه دیزاین بكه‌ن، ئیداره‌دانه ساخله‌م و سازی كری، دویرژ گه‌نده‌لی و ل گوره‌ی پره‌نسپێن زانستی و سه‌رده‌می و مه‌ده‌نی نوێنه‌ریا گه‌ل و وه‌لاتێ خوه بكه‌ن، كه‌ساتیه‌كا نیشتیمانی ئاڤابكه‌ن و ل گوره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیێن گشتی و مه‌ده‌نی سه‌رده‌ریێ بكه‌ن، ئیداره‌دانه‌كا سڤیل، دیموكراسی، پێشكه‌ڤتی و بپه‌ره‌پێدانه‌كا ئابوری ساخله‌م...په‌یوه‌ندی و تێكوشانێن هه‌ڤسه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندیێن هه‌رێمی، ناڤنه‌ته‌وه‌یی بپارێزن و ره‌وتێ گه‌ل پێشه‌وایه و ژن و گه‌نج سه‌ركرده‌یه و رابردو و زانست بنه‌كوكه په‌یاده‌بكه‌ن و ته‌ڤگه‌ره‌كا نیشتیمانی ژی ببه‌شداریا هه‌می ئالیان دروست بكه‌ن. 2- ل گوره‌ی یاسا و ئه‌و پره‌نسپێن هه‌یی، په‌یوه‌ندی و دبلوماسیه‌تا خوه دگه‌ل به‌غدا پێش بێخن و دوستایه‌تیه‌كا موكوم بینا بكه‌ن، ببن پشته‌ڤان و هه‌ڤكارێن سه‌روك كوماری، ده‌رفه‌ت زور هه‌نه بو كوردان پێشكه‌ڤتنه‌كا مه‌لموس بده‌ست خوه بێخن. 3- ده‌مێ وێ هاتیه كورد وكوردستانی دقولایا وه‌لاتێ خوه‌دا، په‌یوه‌ندیێن خوه بخورتی پێش بێخن و ئیداره‌دانا خوه ژی پێشدا ببه‌ن، ئێكه‌تیه‌كا سیاسی و له‌شكه‌ری دروست بكه‌ن..ئه‌ڤ دوژمنكاریا هه‌یی و نه‌خاسم ل سه‌رباشور ژلایێ ده‌وله‌تا توركیا بته‌می بهێتن پروتستو كرن و ده‌رگه‌هێ دان و ستاندنا ئاشتیه‌كا براستی بهێتن ڤه‌كرن، ده‌رفه‌ت نه‌هێتن دانێ باشور ببیتن بنگه‌هێ دوژمنكاریێ ل سه‌رئاخ و گه‌لێ كوردستنی. 4- دام و ده‌زگایێن ده‌ستهه‌لاتا حكومه‌تا هه‌رێمێ ل سه‌ر شه‌نگه‌سته‌یه‌كێ زانستی و دیموكراستی و گه‌ل پارێزی، سه‌ر ژنوی بهێنه ئاڤاكرن و ساخله‌م كرن و ئاڤا هیێ ئابوره‌كێ ساخله‌م و خورت بهێتن بینا كرن و ئه‌ڤ گه‌نده‌لی و شه‌خصه‌نا هه‌یی بهێتن بنه‌بر كرن. 5- راسته كوردستان ل گوره‌ی شه‌رت و مه‌رجێن ناڤده‌وله‌تی و دویری ئیراده‌یا وان هاتیه دابه‌ش كرن و ئێكگرتنا كوردستانێ ژی دیسان زه‌حمه‌تی و مه‌رجێن گرانن، لێ ئێكگرتنا كورد و كوردستانیان ژی مه‌حال نینه و یافه‌ر پێنگاڤێن جدی و كریاری بو بهێنه هاڤێتن...هه‌ر نێزیك بونه‌كا كوردی و كوردستانی ژی دیواره‌كێ دوژمنكاریێ دهه‌رفینیتن و دیواره‌كا ئێكگرتنێ ژی ئاڤه‌دان دكه‌تن..!! ل دوماهیكێ ژی دبێژم، ئه‌گه‌ر سه‌ركردێن كوردی ژ حه‌زێن خوه‌یێن كه‌سوكی دابه‌زن و پیچه‌كێ داگه‌ریانان بو ئێك دوو بكه‌ن، ده‌ستبه‌رداری شه‌خصه‌نه‌كرنێ و بنه‌مالی كرنێ ژی ببن، كاودانێ ناڤده‌وله‌تی و هه‌رێمی و كوردستانی ژی باش بخوینن و تێگه‌هشتنا وان هه‌بیتن، وه‌لات پارێزی و گه‌ل پارێزیێ ژی ل پێشیا خوه‌دانن، رولێ یاسایێ بلند بكه‌ن و داد و داپه‌روه‌ریێ پیاده بكه‌ن، ئه‌و خه‌ته‌ر و بڤاتیێن هه‌یی ژی باش ببینن...هینگێ ده‌رفه‌ت هه‌یه سامان و سروه‌ته‌كێ نیشتیمانی ئاڤابكه‌ن، حزب و عه‌شائیر و بنه‌مالك و ئه‌و شه‌خصه‌نه‌یا هه‌یی بێخن بن بارێ نیشتیمان و گه‌لێ خوه...باوه‌ریا من ئه‌وه ل وی ده‌می ئه‌ڤ میراتگریه و قوركاری و بێ سه‌روبه‌ریا هه‌یی ژی، ده‌رفه‌ت هنه بنكه‌ن سروه‌ته‌كا نیشتیمان و بو گه‌لی بهێتن بكارئیناندن.
عەبدولڕەزاق شەریف پارتی وەك گای بنە لە خەرمانی ئەوانی تردا تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا، بەجیاو هەریەكەیان كۆمەڵێك مەسئولی پشت دەرگاو ناولە گیرفانیان لەگەڵدابووە، لەسێبەری ئەواندا، هەندێكیان بون بەناوو ناوبانگ، بەڵام لەبەرئەوەی لە بیركردنەوە، خەیاڵی هونەری سیاسەت، پەیوەندی و مونافەسەو ململانێدا، هیچیان لەباردا نەبو، هەرزو لە غیابی ئەو دو زاتەدا، لەسەربارو ژێربار‌و دەرباری مەسعود بارزانیدا خۆیان دۆزییەوە، عادەتەن لە سیاسەت‌و حوكمڕانیدا، هەر حزب‌و سەركردەیەك خاوەنی بیركردنەوەو بڕیار نەبێت، لەبرسا یان لە ترس‌و نەزانیدا بێ، ئەوەی تر بە هەر رێگەیەك بێت بیری بۆ ئەكاتەوەو بڕیاری بۆ ئەدات. لەبەرئەوەی مەراسیمی یاسایی‌و رێكاری پەرلەمانی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی‌و حوكمڕانی لە بارزانی باوكەوە بۆ نەوەكانی، هیچ ئەرزشێكی مەعنەوی‌و سیاسی نەبوو، سبەی تەدارەك‌و تەبارەكی ئەو گواستنەوەو جێگیربونە لە شاری هەولێرو بە شێوازی سوڵتانی‌و بەیعەتدان رێكدەخرێت. داوەتی شاهانە بۆ گشت سەركردە عێراقی‌و كوردستانییەكان، بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی جیهان سازكراوە، ئەوانەی جیاواز لەوان بیردەكەنەوە، حەتمەن ئیحراجی ئامادەنەبون نابن، ئەوانەشی ئامادە ئەبن، پێ بزانن یان نا، وەك مەراسیمی لوتكە عەرەبییەكانی پێشووی سەدام کە بۆ تەوەلی ئوممەی عەرەبی رێكی دەخستن، بە چەپڵە دەستپێدەكات‌و بە چەپڵە كۆتایی دێت. لە ئایندەشدا، پارتی‌و نەوەكانی بارزانی بۆ بەشەرعییەتكردنی, ئەوەندەی باسی ئەم بەیعەت‌و تەوەلییە دەكەن باسی یاسا‌و هەڵبژاردن‌و دەنگدان ناكەن، چەپڵە لێدەر‌و ئامادەبوەكانیش، دەبێت وەك حوسنی موبارەك تەنیا وەڵامیان بۆ خۆیان‌و گەلەكەیان، ئەوە بێت، كە جگە لە چەپڵەو میوانداری, هیچی تر تێنەگەیشتن‌و هیچیش لە دەسەڵاتیاندا نەبو( ما فاهمناش حاگە) . وێڕای ویست‌و بەرنامەی بۆ دەسەڵاتی سوڵتانی هەڵەو تەعنی گەورە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیە، كە لە پاوان و دەسەڵاتی خۆیدا، ئەسپی رایسزەو لە پاوان‌و خەرمانی ئەوانی تردا گای بنەیە, بە موبەڕیڕی نەمانی تاڵەبانی و فرە كوێخایی ناو یەكێتی، رێككەوتنی ستراتیژی بەكردار هەڵوەشاندوەو لە جێگەی, رێككەوتنی پارتی لەلایەك‌و بە جیاواز تاك بەتاكی ئەندامەكانی مەكتەبی سیاسی و بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پشتی پەردەوە كرد‌و جێبەجێكرد، بۆشایی گەورەی نێوان یەكێتییەكان‌و سەركردەكانیان، پابەندبونی ئەو تاكانەیە بەو رێككەوتنە نهێنی‌و ژێربەژێرانەوە، كە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی شەخسییداو بە مەبدەئی ( تۆ چیت ئەوێت بۆت ئەكەین) رێكخراوە. لەدوای مەرگی نەوشیروان مستەفاش، پارتی بۆ كۆنترۆڵكردنی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان، هەمان نەخشەی پیادەكردو تیایدا سەركەوتو بو، تەنها شتێك كە بووە بە شكست بۆ پارتی و بۆی راست نابێتەوە( كەلاشی گرنگ نیە راستی بكاتەوە) ئەو دەنگە ناڕازییە فراوانەیە، كە لەدژی لە ئارادایەو لە گۆڕان و یەكێتی و حزبەكانی تر بونەتەوەو رۆژ بەرۆژ رو لە زیادبونە، هەرئەمەش دنەو تەغزیەی گشت دەنگە ناڕازییەكانی كوردستان دەكات، هەر قۆناغێك‌و بەناوێكی جیا خۆی نمایش دەكات، هاوشانی ئەوە، لێكەوتەو كاردانەوەی ئەو سیاسەتەی پارتی، بوەتەهۆی زیادتربونی کێشەو ناكۆكییە ناوخۆییەکانی حزبە رکابەرەکانی، بە جیابونەوە‌و بچوكبونەوە مە‌حکومی کردون. خڕ‌و دووپێوانەیی، لادان‌و چەواشەكاریی نەبونی مەعریفەو فكری سیاسی، گەمژەیی لە كارگێڕی و بەڕێوەبردندا، بێ ئەدەبی لە خوڵق‌و ئەخلاقی حزبیدا، سەنگەرگرتن لە تێكۆشەرانی بزوتنەوەكەو خودی نەوشیروان مستەفا، هەستنەكردن بە بەرپرسیارێتی گشتی، رێز و حورمەتنەگرتنی خۆیان لەخۆیان‌و زۆر رەفتارو كرداری تر كە بۆ هەریەكەیان دەیان نمونەی زیندو هەیە، گەواهیدەری چەواشەكاری‌و لادان و بێ نۆرم و مۆراڵی ئەم گروپەی خڕ‌و دەستوپێوەندەكانیانە، ئێمەومانانیش لەدوای مەرگی كاك نەوشیروانەوە، بەشێوەیەك شەرمەزار‌و گیرۆدە بوین، لە کۆتاییدا كێشەو ناكۆكیی و جیاوازییەکانمان بە تەقینەوە گەیشت. ئەمەی روئەدا دەرئەنجامی سوكیی‌و سلوكی ئەوانە، نەك بانگەوازی گۆڕینی دەستوری بزوتنەوەكەو كفری چون یان نەچونە دەسەڵات‌و بەوەزیر بون یان نەبونی فڵان‌و فیسار. دو پێوانەیی لە هەڵوێست و بڕیاری سیاسی ناوخۆ‌و دەرەوەی بزوتنەوەكەدا، پابەند نەبون و حساب بۆ نەكردنی شكۆ‌و شەخسیەتی ئۆرگان‌و سەركردەو كادرەكان، برەوپێدانی تەفرەقەو لێكترازان، ئەو دەردو نەخۆشیانەیە، كەوایكردووە، سەرانی ئێستای بزوتنەوەكە، وەك ئەو منداڵە دەربكەون، كە خۆی پیس ئەكات‌و روی مەجلیسی نامێنێ‌و تەنها خۆی دەزانێت چ كەتنێكی داوە. دەركەوت كە سەید عومەرو هاوەڵەكانی لەناو یەكێتیشدا، كە بانگەوازی فرەمینبەری‌و جیاكردنەوەی مینبەری سەربەخۆیان دەكرد، مامۆستاكانی حزبی سۆسیالیستی فەرەنسیان دەعوەتی سلێمانی دەكرد بەو مەبەستە كۆبونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتیان بۆ رێكدەخست‌و مام جەلالیان بەرێگر تۆمەتبار دەكرد، جگە لە دەجال و چەواشەكارێكی سیاسی هیچی تر نەبون، چونكە ئێستا خۆیان، رێگە بە رەخنەیەكی ئازادی ناو ئۆرگانەكانی خۆشیان نادەن، چ جای مینبەر و دەنگ و رێكخستنی جیاواز. سەید عومەر و هاوەڵەكانی نامەیان بە ئیمزای خۆیان ئاراستەی مام جەلال دەكرد، تیایدا دەڵێن (تەمەنت چوەتە سەرو 70 ساڵ و ئیتر كاتی ئەوەیە بچیتە ماڵەوە), لە كاتێكدا مام جەلال، سەرۆكی كۆماری عێراق بو، خاوەنی دو لیوای 20 هەزار پێشمەرگەو حیمایەی شەخسی‌و بەرپرسی راستەوخۆی خەرجی موڵك‌و ماڵی زۆر‌و زەوەندی یەكێتی بو، ئێستا خۆیان بەولات بازییەوە دوای خۆپیسكردن، تەمەنیان نیوەی یەكەمی سەرو 70 ساڵیشیان تێپەڕاندوەو لە هەوڵی درێژكردنەوەی دو ساڵی تریشدان، دەردەكەوێت كە ئەوسا ئیمزاكەیان جگە لە بوغز‌و كینەو كاردانەوەی كۆستی پەكی پارەو پۆست هیچی تر نەبووە. هەیەو نیانە وەك خولە چەخماخساز ( كەمال و مارف)ێكیان لەگەڵدایە, دەنگی بزوتنەوەكەشیان كردوە بە چارەك, لە پێناو مانەوەی خۆیاندا، قەرەج‌و سواڵكەری هاوردەی ئەم شارەیان بەرداوەتە گیانی تێكۆشەرەكان‌و ناشرینترین شێوازی سوكایەتی بەرامبەر هاورێكانی دوێنییان بەكاردەهێنن، دەشیەوێت كەس نەڵێت سەید بسیمیلا بكەو دەستهەڵبگرەو تەمەنت چوەتە سەرو 70 ساڵ. ئەی دو پێوانەیی لە هەڵوێست‌و رەفتاری سیاسی‌دا چیە؟! وردتر قسە بكەین، خڕ‌و خێوی ئەم بزوتنەوەیەی ئێستا فڕو فەهمی بە نەوشیروان مستەفاوە نیە، كەسێك هەیە نەزانێ، دەستەواژەو چەمكەكانی ئەنجومەنی باڵا‌و سەركردایەتی سیاسی‌و كۆبونەوەی لوتكەی حزبەكان، بەناوو كار‌و كردار، هێندەی ئەرزو ئاسمان لە پرەنسیپی بەدامەزراوەكردن‌و بە نیشتمانیكردنی حوكمڕانی هەرێم و فكری نەوشیروان مستەفاوە دورە، ئەی ئەم دەروێش تامەزرۆییە، بۆ كۆبونەوەی لوتكەو بەیعەتدانەوە بە شێخی دیوەخان، لادان نەبێت چیە؟ دواجار لە سایەی سێبەری نوسراو و لێدوانە رەسمییەكانی كاك نەوشیروانەوە، كەسێك هەیە لەم كوردستانەدا نەزانێ گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی‌و چاكسازی لەم گەندە كاولەیەی هەرێمدا، بە گۆڕینی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و بەدوایدا بە گۆڕینی یاساگەلێكە كە پەیوەست‌و پەیوەندیداری ئەو دەسەڵاتەی سەرۆكدا، جێبەجێدەكرێ. پێچەوانەش هیچ چاكسازییەك ناكرێ؟! بۆچی ئەم گروپەی خڕ وەكو لە كۆبونەوەكاندا دەیانوت و ( مەحزەرەكانی ماوە) كە فاكتەری سەرەكی بۆچونە حكومەت پارەو بێ پارەییە، بەڵام لای خەڵك‌و گۆڕانخوازان، كردویانە بە ئامانجی چاكسازی، گەر ئەمە چەواشەكردنی خەڵك و دەنگدەرەكانی بزوتنەوەكە نیە، چ ناوێكی تری هەی؟! ماویەتی....
ئاراس فه‌تاح ڕێكخراوی „كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ“ IGFM، له ساڵی 1972وه له فرانكفۆرت ده‌مه‌زراوه و ئامانجی به‌رگرییكردنه له مافه‌كانی مرۆڤ. كاتێك له ساڵی 2011دا (كیم یۆنگ ئیل) سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكوور مرد، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌دوای دیكتاتۆرێكی تردا ده‌گه‌ڕا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوه‌كه ریكلامێكی ته‌نزئامێزی به‌ناوی „هه‌لی كار بۆ دیكتاتۆرێك“ بڵاوكرده‌وه. ده‌قی ریكلامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه داڕ‌ێژرابوو: هه‌لی كار بۆ دیكتاتۆرێك ئێمه ده‌وڵه‌تێكی بچووكین له باكووری نیمچه‌دورگه‌ی كۆریا كه له‌لایه‌ن خێزانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. مێژووی درێژی كه‌له‌پووری سیاسیی ئه‌م خێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1953. حكومه‌ته دیموكراسیی و گه‌لدۆسته‌كه‌مان له شاری (پیۆنگیانگ)، له به‌رواری 29.12.2011وه به‌دوای دیكتاتۆرێكی به‌توانادا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌زموونێكی دوورودرێژی • چه‌پاندنی ئازادیی ڕاگه‌یاندن، • برینداركردنی مافی مرۆڤ، • ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و ڕاونانی ئه‌و كه‌سانه‌ت هه‌یه كه بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی سیاسیی و ئایینی‌یان هه‌یه، بزانه تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین. گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كه‌شی دۆستانه‌ی كاره‌كانمان بن، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌ین له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌دا زانیاری زیاترتان بخه‌ینه‌به‌رده‌ست. www.igfm.de ..................... هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه بچوكانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ساڵانێكه خێزانێكی سوڵتانیی به‌ڕێوه‌یده‌بات. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌م خێزانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1946. رێسای هه‌لی كاری سه‌رۆكایه‌تیی له كه‌له‌پووری ئه‌م خێزانه‌دا واڕێكخراوه كه ته‌نها به‌مردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌سێكی تری خێزانه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشویان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه شكستی سیاسیی هێنا و به فشاری ده‌ره‌كیی ناچار بوو ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، له 10.06.2019وه نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی و برازای سه‌رۆكی پێشوو، به‌سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم ته‌تویجده‌كرێت. ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه‌ش له ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه ژیانی سیاسیی له پۆستی جێگر و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا به‌سه‌ربردووه. نێچیرڤان بارزانی ته‌نها سێ ساڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه، باقی ته‌مه‌نی پۆسته سیاسییه‌كانی كه ده‌كاته 17 ساڵ یان سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی بووه له كاتی دوو ئیداره‌یی، یانیش سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه. ته‌نها پشویه‌كی سیاسیی له‌م پۆسته‌یدا وه‌ریگرتبێت، دوو ساڵ بووه. نێچیرڤان بارزانی به یه‌كێك له دڵسۆزترین و لیبراڵترین كه‌سایه‌تی ناو خێزانه سیاسییه‌كه‌ی پارتی ده‌ژمێردرێت. لێهاتوویی و دڵسۆزییه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سوڵتانیی خێزانه‌كه‌ی زۆرن، تازه‌ترین و ناودارترینیان له‌سه‌رده‌می پۆسته كۆنه‌كه‌ی بوو، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران بوو. نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی 2018دا، له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا له‌سه‌ر پرسی ئه‌وه‌ی جگه له هێزه‌كانی ئاساییش و پۆلیس، هه‌ندێ كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له هه‌ولێری پایته‌ختدا به بۆكسخه‌نجه‌ر و ئه‌بوئه‌ڵقه هێرشیان كردۆته سه‌ر مامۆستایانی مه‌ده‌نیی خۆپیشانده‌ر و چه‌ندینیان برینداركردوون، ئێوه چیتان كردووه بۆ ڕێگرییكردن له‌م كاره؟ ئه‌ویش به‌م ده‌قه وه‌ڵامیدایه‌وه: „ئێمه بۆ كۆتاییهێنان به ئاژاوه‌دروستكردن له وڵاتی خۆمان و له شاره‌كانی خۆمان، هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرینه‌به‌ر“. ئه‌م مۆدێله له ته‌تویجی سیاسیی ئه‌ندامانی ناو خێزانه سیاسییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی ده‌بێت، چونكه هه‌لی كاری سیاسیی گه‌وره ته‌نها بۆ ئه‌وان حیجزكراوه و حیزبه‌كانی تریش ته‌نها وه‌زیفه‌ی به‌یعه‌تپێدانانیان پێدراوه. به بۆنه‌ی مه‌راسیمى سوێندخواردنه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانییشه‌وه كه به هاوكاریی دڵسۆزانه‌ی خێزانێكی كۆنه ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی له په‌رله‌مان به‌یعه‌تی پێبه‌خشرا و له ده‌نگدانێكی دیموكراسییانه‌ی ئاشكرادا به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا، به‌یانیش به مه‌راسیمێكی سوڵتانییانه ته‌تویجده‌كرێت، حه‌زده‌كه‌م ئه‌م گۆرانییه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیی و كه‌سایه‌تیی و میوانانه بكه‌م كه له سوێندخواردنه‌كه‌یدا به‌شدارده‌بن. هه‌روه‌ها به هه‌موو ئه‌و ئه‌دیب و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه‌ش پێشكه‌شه كه ئه‌م پرۆسه‌یه به ڕووداو نازانن تاوه‌كو قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن. مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كولتووری به‌رگریی له وڵاتی ئێمه‌دا له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه چ كولتووری سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن و چ كولتووری هونه‌ریی و رۆشنبیریی باو، بگه‌نه ئه‌و قۆناغه مه‌ترسییداره‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ مه‌یموونه به‌ناوبانگه‌كه: هیچ نابینم، هیچ نابیستم، هیچ ناڵێم. ....................... تێبینی: • هه‌موو سایتێك مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی هه‌یه، به‌مه‌رجێك گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا دابنێت. • له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌دان هه‌زار جار شه‌یر و ڵایككراوه. https://www.facebook.com/aras.fatah/videos/2391516291068378/
ئاریان فەرەج بەرلەوەی سەرۆك داوای پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربەخۆیی لە حزبەكان بكات، بەرلەوەی گەلی كوردستان لە رێی زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانیەوە و بە رابەرایەتی سەرۆك لە ٧/٦/٢٠١٧ بڕیاری ریفراندۆم بدات، شۆڤێنی و ناحەزان دەمێك بوو ژووری ئۆپەراسیۆنی دژایەتی كورد و بچوككردنەوەی كوردستانیان پێكهێنابوو. دەمێك بوو شەڕی سیاسی و ئابورییان لە دژی كورد بەرپا كردبوو، كاروانی پەرەسەندن و گەشەی كوردستانیان راگرتبوو و خۆیان بۆ شەڕی لەشكری ئامادە دەكرد و چاوەڕێی كاتی گونجاو بوون. لەسەروبەندی شەڕی موسڵ و دواخستنی ئازادكردنی حەویجەدا، بە ئاشكرا دیار بوو هێزیان بۆ پەلاماردانی كەركوك كۆدەكردەوە. هەوڵەكانیان بۆ ئەوەی بەرەیەكی فراوان لە ناوخۆدا بكەن بە گژ بارزانی و كوردپەروەراندا، زۆر پێش ریفراندۆم بوو. هێشتا كورد باسی ریفراندۆمی نەكردبوو كە ئەوان بڕیاریان دابوو گەشە و پەرەسەندنی كوردستان و سەركەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا ئاماژەی ترسناكن و دەبێ بەریان پێ بگیرێ و كوردستان بخرێتەوە قاوغەكەی جارانی و پشت هێڵی سەوز. ریفراندۆم دەبوا لەو ئان و ساتەدا بكرێ تا كورد بە یەك دەنگ بە شۆڤێنییەكان و بە دونیاش بڵێ: ئەگەر ئێوە فدرالیتان بۆ كورد پێ زۆرە، ئەوا كورد بە كەمتر لە سەربەخۆیی قایل نییە و خۆی لە هیچ میللەتێكی دنیا بەكەمتر نازانێ. لەسەد ساڵی مقاوەمەتی نەتەوەی كورددا دژی بندەستی و داگیركاری، هیچ دەنگ و سەڵایەكی لە ریفراندۆم بەرزتر و یەكگرتوانەتر نەبووە. هەرگیز تا ئەوكاتە جیهان بەو زوڵاڵییە دەنگی ئازادیخوازانەی كوردی نەبیستبوو. یەكەم جار بوو لە مێژوودا رۆڵەكانی كوردستان بە رەغمی ناكۆكی حزبەكان و بە رەغمی هەڕەشە و فشار، بەیەك دەنگ بەڵێ بۆ یەك ئامانج بكەن. ئەو (بەڵێ)یە سەلماندی ئێمە نەتەوەین، نەك دابەشی خێڵ و تیرە و ئەحزاب و گروپ و ناوچە و ئامانجی جیاجیا. ریفراندۆم بڕیاری یەكگرتووی نەتەوەی كورد بوو بە تەوقیتی كوردستان. ئەوانەی بە ریفراندۆم دەڵێن سەقەت و كەتن و ناوەخت، بەتاڵن لە كوردبوون و خۆبەمرۆڤ زانین، دەستەمۆ وسەركز و چاوشۆڕ و تەسلیمی بندەستین. دەنا ریفراندۆم ئازادیخوازی بوو، هیچ كاتێك بۆ ئازادیخوازی ناوەخت و زوو نییە، وەك چۆن هەموو كات و زەمان و سەردەمێك بۆ بندەستی، ناڕەوا و درەنگ و ناوەختە.