چالاک ئـاغجەلەری یوداس یەکێک بوو لە دوانزە شێنوکەوت و نزیکەکانی پێغەمبەر مەسیح، ئـەو پیاوەی لە بەرامبەر ناپاکیەکەیدا بەرامبەر عیسا بەڵێنی ٣٠ پارچە خشڵی زیوی پێدراو ناپاکیەکەی بە ئـەنجام گەیاند ، ئـەمە وەک مێژووی ناپاکی لە فەزای ئـاین و سیاسەتەدا بۆتە نموونەیەک لە مەڕ پرسی ناپاکی دەکرێت ئـاماژەی پێ بدرێت و لەسەری بوەستین. ھەر بۆیە ناپاکی لە پێش و دوای یوداس( جوداس) بەردەوامی بەخۆی داوە وەک بەشێک لە خەسڵەتی تاک یان کۆمەڵ لە پێناوی بەدەستھێنانی دەسکەوەتە مادی و مەعنەوەیەکان بۆ ھەرچی پارێزگاری ئـەو چوارچێوەی نە خشی بۆ کێشاوە. ئـەم ڕەگەزە وەک شەڕنگێزێکی سەرسەخت بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەردارێتی و خۆناساندنی وەک تاکێکی باڵاتر لە مرۆڤ میراتێکە بەتەنھا بەھا جوانەکان توانی کەمکردنەوەی ئـەم نەفەسە بەرژەوەندخوازەی ھەیە. بە گەڕانەوە بۆ مێژووی بزوتنەوە سیاسی و چەکداریەکان لە کوردستان ئـەم خەسڵەتە لە ژیانی سیاسی و پاوانخوازیدا ھەر لە میرنشینەکانەوە بۆ شۆڕشی شێخ محمود تاوەکو ئـەمڕۆ بە فۆرمی جیاواز خۆی دەناسێنت. ئـەوەی ئـەمڕۆ لەسەر پرسی کەرکوک قسەی لەسەر دەکرێت بۆتە بەشێک لە گرێ کوێرەی سیاسی و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ئـەم بەستەڵەکە و توانەوەی لە کاتێکدا خەڵکی شارەکە چاوەڕوانن لەو سەھۆڵاوە تینوێتی ماندوبوونیان بشکێنن !؟. ئـەمەی ڕوودەدات لە پەیوەند بەم پرسی تەحدایەکە میراتی ناپاکی جوڵەی پێدەکات ، ترسێکە دەبێت بە ژیری تێیپەڕێنیین ھەرچەندە ئـەم ناپاکیە بەرنامە بۆ دارێژراو و ووردە و بە سانای تێ ناپەڕێت مەگەر ڕەگەزی ناپاکیەکە وەکو ھەموو وێستگەکانی پێشتر بە فۆرمی کوردایەتی باڵا پۆش بکرێت بۆ ھەرچی مانەوە و خۆناساندی وەک بەھایەکی جوان لە ناو میراتی ناپاکیدا ، لە کۆتاییدا سەردارێتی بە تامی لە مڕۆڤ باڵاتر ( دیکتاتۆر ) خۆی فەرز دەکات و ئـەم لێگەسیەش دەبێتە بەشێک لە شوناس ، ئـایندەش مەحکومی ھەمان چاڕەنوس دەکات.
كەمال چۆمانی - مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دەبێت، زۆر رونە کە ئامانج لێی ریسواکردنی پارلەمانی کوردستانە. بارزانی لە تەواوی ژیانیدا حیسابێکی بۆ پارلەمان نەکردوە تا ئێستا بچێت لەوێ سوێند بخوات. - پارتی لەبەر خاتری گەلی کوردستان و عێڕاق و باشترکردنی پەیوەندییەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ یەکێتیی هەرگیز دانی بە بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار نەنا. کەچی تەنها بۆ بەهێزکردنی شەرعییەتی نێچیرڤان بارزانی، وەک کوڕی بنەماڵە، ئامادەن پێشوازییەکی گەرم لە بەرهەم ساڵح بکەن. بەرهەم ساڵحیش ساڵێکە رێی هەولێری پێنادرێت، کەچی ئامادەیە ئێستا تەنها بۆ بەدەستهێنانی شەرعییەتی سەرۆکایەتیی کۆمار لەلایەن پارتییەوە، سوکایەتیی یەک ساڵی رابردوی قبوڵ بکات. - تەنها نەوەی نوێ ئامادە نییە بچێتە هۆڵی سەعد عەبدوڵا -تا ئێستا-، تەنها نەوەی نوێش سبەی رۆژێ هەقی ئەوەی هەیە کە گلەیی لە نێچیرڤان بارزانیی بکات کە هیچ حیسابێک بۆ پارلەمان ناکات و قانونەکانی جێبەجێناکات. - یەکێتی زۆر کۆمیدیی بو لە ماوەی رابردو لە دەنگدان بە بارزانیی و پرسیی کەرکوک. جەماوەری ئەو حیزبە زۆر گوناهن، جێی بەزەیی پێدا هاتنەوەن. هەر رۆژێک هەڵوێستێک لە حیزبەکەیان دەبینن، حەماسەتی یەکێتییایەتییان دەچێتەوە ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان، کەچی دوای دو رۆژ بەتەواوی بێهیوا دەکرێن. ئەو جەماوەرە زۆر سەیرە بۆچی لە حیزبەکەی تێناگات؟ - گۆڕان ئێستا بۆ شەرعاندنی بێهەڵوێستییەکانی گەڕەلاوژێی یەکێتیی دەکاتە پاساو. دوای هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانیی و دەستنیشانکردنی مەسڕوڕ بارزانیی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت، گۆڕان چەند کەسێک دەستنیشاندەکات بۆ پۆستەکان، دوای ئەمە، ئەوانەی لە گۆڕان پۆستیان بەرناکەوێت خراپ دەکەونە کەوڵی گۆڕان. گۆڕان هێندەی لە رێبازی یەکێتیی دوای دەستەلکارکێشانەوەی کاک نەوشیروان لە یەکێتیی نزیکە، چارەکێک لە رێبازی کاک نەوشیروان نزیک نییە دوای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان. - ئیسلامییەکان هێشتاش وا دەزانن رێکخراوی خێرخوازیی و چاککردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن. ئۆپۆزسیۆنبونی ئیسلامییەکان بەو جۆرە ئامانجێک ناپێکێت. پێویستە قبوڵینەکەن کۆبونەوەکە لە دەرەوەی پارلەمان بێت. ئەوانەی سەرەوە بەشێکن لەو گەڕەلاوژێ و بێئەخلاقیی سیاسییەی هەرێمی کوردستان. ئەوەی ئەو هێزانە دەیکەن، هیچی لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتیمان نییە، هەر بۆیە هیچ کاتێک نە دۆستایەتییان و نە ململانێکانیشیان دەکەونە خزمەتی خەڵک و نیشتیمانەوە. پێویستمان بە جۆرێک لە هێز و سەرکردەیە کە خاوەنی ئیرادە و پرەنسیپڵ و دونیابینیی و ئایندەبینیی بن کە لەسەر ئەو بنەمایانە پەیوەندیی و سیاسەتیان رێکبخەن تا بەڵکو هەنگاوێک بچینە پێش.
لەتیف فاتیح فەرەج لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە تا ئێستا كورد و بە تایبەت یەكێتی وپارتی سەرگەرمی ئەوەن لەسەر ئەوەی ڕوویدا تەخوینی یەكتر بكەن ، ئێمەومانانیش لە دەرەوەی ئەو دوو هێزە هەر كات ویستبێتمان قسەیەكی جیاواز لە سەر ڕووداوەكان بكەین ئەوا بە پێی لێكدانەوەی هەر یەك لەو دوو هێزە خوێندنەوە بۆ قسەكانمان كراوەو لە دواجاردا خراوینەتە نێو سەبەتەی لایەكیانەوە ، ئەوەش وەك وتم بە پێی خوێندنەوەی ئەوان ، یانی بە كورتی و بەكوردی رێگە نەدراوە دوور لە دەستوەردانی ئەوان و ئازادانە و بێ خستنە نێو سەبەتەی لایەكەوە بابەتەكە هەڵسەنگێندرێ ،ئێستا كە دەڵێین ریفراندۆم بوبە هۆی كارەساتێكی گەورە یەكسەر دەبێت خۆمان بۆ ئەوە ئامادە كەین بە لایەنگرانی 16ی ئۆكتۆبەرو سەفەوی وپیاوی قاسمی سولەیمانی و هتدناوببرێین ، خۆ پێچەوانەكەشی مەپرسە . لەراستیدا بەر لە ریفراندۆم و لە گەرمەی شەڕی داعشا لایەنی كوردی بە سەرپەرشتی ئەمەریكا لە گەڵ لایەنی عیراقی رێكەوتبون لەسەر ئەوەی هەر شەڕی داعش نەما پێشمەرگە لەوناوچانە بكشێتەوە كە بە دەستیەوەیەتی ، بۆ ئەمە پارەش وەرگیرابوو ، دەقی رێكەوتنەكە ماوەو كەس ناتوانێ نكوڵی لێبكات ، بۆچی پێش ئەو كشانەوە بەڵێنپێدراوە بە پارە كراوە ، بابەتی ریفراندۆم هاتە گۆڕێ ، ئەوە هەر خوداوبارزانی دەیزانن و تەنانەت ئەوانەش فڕیان پێوە نیە كە دەیانگوت 26ی 9 بارزانی لە ئەنجومەنی ئاسایش قسەی هەیە ، بارزانی كە ئەوەندە دڵنیا بوو تەنانەت دەیگوت ئەگەر سەری نەگرت بڵێن "ئەم كابرایە سواری سەری خۆی بووە " سەرینەگرت و ئێستاش هەر كەس رەخنە لە بارزانی بگرێت بەر پەلامارو تانەو تەشەر دەكەوێت و دەیان عەڕابی بە پارە و تەكسی تەلەفون لەسەری دێنە وەڵام . رۆژی 15ی ئۆكتۆبەر لە كۆبوونەوەی دوكاندا هەموو شتێ یەكلابووبوەوە ئەوەی لە رۆژی دواتر ڕوویدا خیانەت بێت یان كشانەوە ، یان هەڵاتن، بە هاوبەشی كراوەو یەكێتی وپارتی بە قەدەر یەك بەرپرسن تێیدا ، ئەمەش تا ئێستا هەموو گۆشە تاریكەكانی روننەكراوەتەوە ، داوای دادگایەك بۆ ئەو پرسە بۆ ئەوە بوو بزانرێت چی ڕوویداوە ، لێ دەسەڵاتی دادوەری هەرێم تا ئێستا خۆی لەو بابەتە نەبانكردووە. نەجمەدین كەریم و ریفراندۆم كاتێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەتایبەت مام جەلال دكتۆر نەجمەدینیان لە ئەمەریكاوە هێنایەوە بۆ كەركوك و یەكسەریش كرا بە مەكتەبی سیاسی و دواتریش هەموو یەكێتی كاریانبۆ سەرخستنی كردو میدیای یەكێتی دەیگوت ئەم دكتۆری مێشكە دیاری مامە بۆ كەركوك ، پارتی لە سەنگەرێكی گەورەدابوون لە دژی ، رۆژ نەبوو تانەو تەشەری لێنەدرێت و رۆژیش نەبوو پارتی راپۆرتی زل زلی لەسەر دروست نەكات بۆ دەستەی نەزاهەو شوێنگەلی تر ، ئەو كاتە بۆ پارتی نەجمەدین كەریم لە دوژمنێك زیاتر نەبوو ، من بە درێژای ئەوماوەیە لە زۆر قۆناغدا لە گەڵ دكتۆر نەجمەدین و لە گەڵ دژەكانیشیا لەوبارەیەوە نزیكیم هەبوو ، سەرەتای هاتنەوەی دكتۆرو بوونە پارێزگاریشی ئێمە وەك میدیاكاران لەسەر زۆر بابەت لە گەڵیا دانیشتین ، من كە پارتی ستەمیان لێدەكرد داكۆكیم لێدەكرد ، تەنانەت چەند جارێك بە نوسینیش لەسەری هاتومە دەنگ . هەندێك خاڵی ئەرێنی دكتۆر نەجمەدین هەبوو ناكرێ نادیدە بكرێن لەوانە : یەكەم : هەرسێ زمانە سەرەكیەكەی كەركوكی زۆر باش دەزانی و بە هەرسێكیشی قسەی بۆ میدیا دەكرد. دووەم : لە گەڵ زۆرێك لە ئەمەریكیەكان پەیوەندی و دۆستایەتی هەبوو ، من یەك دوو جار ئاگادار بوم چۆن لە گەڵیاندا بەتەلەفون دەدوا . سێ : لە سەرەتادا پیاوێكی خاوەن بڕیار بوو ، هەنگاوی دەنا و قسەی خۆی دەكرد ، تەنانەت لە گەڵ پەكەكە زۆر دۆست بوو ، كاتێ پەكەكەشی هێنایە داقوق و سنوری كەركوك گوێی بە هەڕەشەو گوڕەشەی كەس نەدا ، لەو بارەیەوە چیرۆكی زیاترم لایە . هەروەها دۆستی عوسمان بایدەمیرو هەدەپەو ئەحمەد تورك و ئەوانیش بوو . چوار: پڕۆژەیەكی گرنگی هەبووبۆ خۆخاوەنی كەركوك ، لەو بارەیەوە پارتی زۆر دژایەتیان كرد . لە گەڵ ئەوەشدا خاڵی نەرێنی زۆریشی هەبوو، بەرنامەی كاركردنی لە كەركوك بێسەرەو بەرە بوو ، هەندێ جار توند و خراپ مامەڵەی لە تەك ئەوانی تر دەكرد ، خۆی یان هالەكەی دەوری خزاندیانە نێو یاریەكی مەترسیداری گەندەڵیەوە ، بە هۆی نەخۆشكەوتنی مام جەلالەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە كەركوك دابڕا ، رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر بەڕێگایەكدا ڕۆی كە نابوو بەوێدا بڕوات ، لەو بارەیەوە قسەی تریش زۆرە بۆ وتن . بۆچی نەجمەدین كەریم دوای چوونی بۆ توركیا بە تەواوەتی تەسلیمی پارتی بوو ، بۆچی ئاڵای كوردستانی بێگەڕانەوە بۆ توركان و عەرەبی كەركوك و بێگەڕانەوە بۆ بەغدا هەڵكرد ، بۆچی پارەی پترۆدۆلاری خستەبانكی كوردستانەوە ، بۆچی لە گەڵ ریفراندۆم بوو ، بێ ئەوەی سەیری ئەنجامبكات ئەمانە تا ئێستا وەڵامنەدراونەتەوەو دكتۆریش خۆی لە وەڵام دانەوەیان ئەدزێتەوە . لە 2017ەوە بۆ 2019 دەستی دەستی كردن بە كەركوك ئەوەی لە مانگی 10ی 2017 ڕویدا شكستە ، هەرەسە ، یان ئاشبەتاڵ و هەڵاتن ، مایەی قسە كردنێكی زۆرو بەردەوامە ، من هەمان رۆژو رۆژی دواتریش لە كەركوك بووم زۆر شتم بە چاوی خۆم بینی و پێشتریش قسەی خۆم كردوە لە بارەیانەوە ، ئەوەی لە مانگی 10 ڕوویدا هی ئەوەبوو لە مەودای دوو مانگدا و هەر لەو ساڵەدا یەكێتی وپارتی و لایەنەكوردیەكانی تر دەست بە چارەسەركردن و ساڕێژكردنی بكەن ، بۆ نەیانكرد ، راستی دەبێت لە داهاتودا وەڵامی ئەوەمان دەسكەوێت ، هەڵبەت نەوت رۆڵێكی مەترسیداری لە لێكترازانی كوردا بینی لە كەركوك ، بە درێژای ساڵی 2018ەش ئەوەندەی بەزمی تەخوین و تەخوینكاری قسەی لە سەر كرا ، ئەوەندە بیر لە هیچ پڕۆژەیەك نەكرایەوە بۆ كەركوك ، مەترسیەكانی عەرەباندن ، سڕینەوەی كورد ، تۆڵە كردنەوە لە هەندێ چەوت و چێڵی بەرپرسانی پێشمەرگەبەردەوام زیادی دەكرد ، ئێمە زۆر زوو لە گەڵ مەلا فەرماندا لەسەر مەسەلەی پەڵكانەوسەرگەڕان كۆنگرەی رۆژنامەنووسیمانكردومەترسیەكانمان نیشاندا ، سەرانی كورد هێشتا سەرگەرمی شكاندنی یەكتر بوون ، لە ریفراندۆم پاشگەزبووبوونەوە ، لێ كەس سەری خۆی هەڵنەگرت وكەسیش داوای بوردنی نەكرد ، ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەریش ڕوویدا بێ وەڵام و لێكۆڵینەوە رۆی . بە درێژای 2018 دەستی دەستی بە كەركوك كراو هەرجارەو یەكێك دەكرایە پاڵەوانی چارەسەر ، لەوەش سەیر تر ئەم بابەتەش دیسانبووەوە بە ماركەیەك تا هەندێ كەس كەسابەتی پێوە بكەن و بگەڕێنەوە سەر عادەتە زۆر قەدیمەكەی خۆیان ، بە درێژای ئەو ساڵە ناو هێنراوناوبرا ، لێ كەسیان بە گەن نەكران ، خۆ ئەگەر بە گەنیش كرابان وەك ئەوەی دەڵێن شتی واهەبووە ، ئەوە لە "حەچی جەراید" زیاتر نەبووە ، ئێستاش تازە كات هیچی بە دەمەوە نەماوە بۆ ئەوەی پارێزگارێكی كورد بتوانێ هیچ بگۆڕێ و هیچ بكات ، ئێمە زۆر زوو وتمان ئەمە گەمەی كات كوشتنە ، هەڵبەت قسەكەشمان بە ڕاست گەڕا ، ئەگەر ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت ، هەڵبەت ناكرێت ، ئەمساڵ لە شەش مانگ كەمتری ماوە ،بە شەش مانگ هەر پارێزگارێك دابنەیت هەر بەڕێوەبەری فەرمانگەكان ناناسێت ، خۆ ئەگەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بكەوێتە ساڵی 2020یشەوە ئەوەلەو ساڵەدا قسە لە سەر ژمێریش دەكرێت ، كەواتە كۆی دانان و دانەنانی پارێزگار لە گەمەیەكی بێمانا زیاتر نیەو ئەو پارێزگارە بە هەموو لێكدانەوەیەك تەمەنی ناگاتەساڵێ . لەمەدا چەند كەركوكیەكان بەرپرسن ، ئەوەندەش هەقی خۆیانە بزانن بۆچی پرسی ئەم شارە بەو دەردە براوكرایە گرێ و گۆڵی نەكراوە ، كەركوكیەكان هەقە لەبری چەپڵە كوتین بۆحزبە كوردیەكان پرسیاری ئەوە بكەن نرخی فرۆشتنی شارەكەیانلەویاریانەدا چەندبووە ، چونكەلەبەرانبەر ئەو فرۆشتنەدا پارە وەرگیراوە ، كێ فرۆشتویەتی ئەوەیان دیسانپێویستە دادگا یەكلای بكاتەوە .
ئارێز عەبدوڵا لێدوان و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پارتی هێندە بالۆرەی ١٦ی ئۆکتۆبەریان دووبارە کردۆتەوە ئەو ڕووداوە گەورەیان زۆر لە قەبارەی خۆی بچوکتر کردۆتەوە. هەر کە باسی شازدەی ئۆکتۆبەردەکرێ، دەڵێی ٣١ی ئاب دووبارە بۆتەوە. ئەو کوتانەوەیە بە بەرنامەیە ئایا پاکانەیە لە ئۆباڵی ئەنجامی ریفراندۆم یان بۆ هاوسەنگییە؟ دەگوترێ لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت کراوە، گریمان زانیاریەکی وا لەبەر دەستە، بەڵام خۆ دامودەزگا نیشتیمانیەکان لەبەردەستی پارتیبوون و ئێستاش هەر لەبەر دەستیدان، ئایا بۆچی لەسەر ئاستێکی باڵا کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە دانەنراوە تاکو ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن و ئەگەر دەرکەوت کەسێک یان لایەنێک خیانەتی کردووە سزا بدرێ و دواتریش لە ناو کۆمەڵ ڕیسوا بکرێن؟ ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەیە کە هێزی پێشمەرگە لە خانەقینەوە تاکو شنگال بە درێژایی نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە برامبەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی پاشەکشەی کرد. ئایا ئەگەر کەرکووک بە هۆی خیانەتەوە کەوتبێ ئەی شنگال، دەشتی نەینەوا، مەخموور و گەرمەسێر بۆ؟ بە کورتی ئەو دۆسیەیە پێویستە یەکلایی بکرێتەوە یان ئەوەتە لەسەر ئاستێکی باڵا لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکرێ و ئەنجامەکەی دەربخرێ یان چیتر تۆمەت بۆ هیچ کەسێک هەڵنەبەسترێ. من پێم وایە ئەگەر کەسانێک هەبن پەنجەی خیانەتیان بۆ درێژبکرێ لەوە گەورەتر بە دوادانەچوون و جێبەجێ نەکردنی ئەرکە نیشتیمانی و ئەخلاقی و یاساییەکانە. پێویستە ئەو بابەتە لە بنەڕەتەوە یەکلایی بکرێتەوە. پارتی دەڵێ ئەوانەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشداربوونە بۆیان نییە پۆستی باڵا وەربگرن!... جارێ لە پێشەوە پرانسیپێکی یاسایی هەیە دەڵێ تۆمەتبار بێتاوانە تا تاوانەکەی بەسەردا ساغ دەکرێتەوە، ئەی کەواتە ئێوە چۆن لە ڕەشەوە خەڵک تۆمەتبار دەکەن و بەبێ ساغ کردنەوەش سزای دەدەن؟! ئەگەر لە ڕەشەوەش نییە بۆچی بابەتەکە بەشێوەیەکی یاسایی یەکلایی ناکەنەوە؟ من دەپرسم ئەگەر لەمەودوا مەرجی یەکێتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ئەوەبێ کە نابێ هەر کەسێک بەشداری ٣١ی ئاب کردبێ پۆستی باڵا وەربگرێ، کاردانەوەی پارتی چی دەبێ و چی لەم وڵاتە دەقەومێ؟ لە کۆتاییدا دووبارە دەڵێم ئەرکی سەرۆکی هەرێم، حکومەت، حزبەکان، داواکاری گشتیە کە ڕاستی و نا ڕاستیەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەربخەن، دەنا ناکرێ چیتر یەکێتی لەو تۆمەتە گەورەیە بێدەنگ بێ.
شێرزاد شێخانی لهسهدهی رابردوودا جگه لهولاته زلهێزه ئابووریه ناسراوهكانی جیهان وهكو ئهمریكاو روسیا وبهریتانیاو فهرهنساو ئهلمانیا ، هێزی ئابووری تازهش سهریان ههڵدا ، كه لهماوهیهكی كهمدا توانیان ژێرخانێكی ئابووری زهبهڵاح بۆ خۆیان دابینبكهن و بهربهرهكانی وڵاته زلهێزهكانیش بكهن . ههڵبهت وڵاتی چیین یهكێك بووه لهو وڵاتانهی وهكو ئابووریهكی بههێزو ركابهر بێته مهیدان ، لهخوار ئهویش وڵاتانی تریش ئابووریهكانیان گهشهی سهندو بوونه ژمارهیهك له ئابووری جیهانی ، بهتایبهتیش بهشێك لهوڵاتانی ئاسیا وهكو مالیزیاو سهنگاپوورهو كۆریای باشوور . ئهزمونی بهرێوهبردنی ئهم وڵاتانه ئیلهامبهخشبون بۆ زۆربهی وڵاتانی دیكهی دواكهوتووی جیهان ، چونكه ئهوانهی باسمان كردن لهژێرخانێكی سوتماك و رووخاوهوه بوون بهخاوهن جوانترین ئهزمونی سهدهی رابردوو. لهههزارهی سێیهمیشدا ئهزمون گهلێكی تریش گهشانهوه ، كه دوو لهجوانترین نمونهیان وڵاتانی روانداو فێتنامه كه ئهم دوو وڵاتهش بهسروشت و واقیعی رووداوهكانیان زۆر نزیكن لهوهزعی ئێمهی كورد لهههرێمی كوردستاندا . وڵاتی رواندا لهناوهڕاستی نهودهكاندا دووچاری شهڕێكی خوێناوی زۆر سهخت بوو لهنێوان ههردوو خێڵی هۆتوو توتسی، لهماوهی چهند مانگێكدا نزیكهی ملیۆن ونیوێك خهڵكی ئهم وڵاته بوونه قوربانی شهڕهكه و، دوو ملیۆن كهسیشان ئاوارهی وڵاتانی دهوروبهر بوون. كووچهو شهقامی شارهكانی ئهم وڵاته پڕ بوون له لاشهی كوژراوانی ههردو خێڵهكه. لهم ئانوساتهدا كهسایهتیهكی گهنجی ئهم وڵاته دهركهوت كه ناوی بۆل كاغامی بوو . مێژووی ئهم وڵاته بهئاوی زێر ناوی ئهم كهڵه سهركرده قارهمانه ئهنوسێتهوه ، كه توانی لهماوهیهكی كورتدا دهست بهسهر دهسهڵاتدا بگرێ . لهجیاتی ئهوهی ببێت به بهشێك لهشهڕه خوێناویهكه ، یهكهم ههنگاوی ئاشتكردنهوهی ناوخۆیی بوو . بهبریاری حكومهتهكهی یاسای لێبووردنی گشتی دهركرد، دواتر نزیكهی 120 ههزار تاوانباری جهنگی رادهستی دادگای نێودهوڵهتی كرد . بهدوای ئهمهشهوه راستهوخۆ كهوته ئاساییكردنهوهی باری وڵاتهكهی بهوهی ئاسهواری جهنگه ناوخۆییهكهی خسته ناو پرۆگرامی خوێندنهوه ، بهمهش یهكهم ئامانجی خۆی پێكا لهبهرگرتن لهسهرههڵدانهوهی ناكۆكی خێڵهكی لهوڵاتهكهیدا . دواتر دهستی بهچاكسازی ئابووری كردو، سهرهتا بهشێوهیهكی بهرفراوان زهوی بهسهر هاوڵاتیانی وڵاتهكهی دابهشكردو خهڵكی كهوتنه سهر كاری كشتوكاڵی بۆ دابینكردنی پێداویستیهكانی ژیانیان . دواتر كۆمهڵێك له گهنجهكانی وڵاتهكهی لهسهر حیسابی دهوڵهت نارده وڵاتانی جیهان بۆ تۆژینهوه لهچۆنیهتی پێشخستنی ئابووری وڵات .ههر لهوساوه دهرگای وهبهرهێنانیشی كردهوه لهبهردهم وڵاتانی دونیا كه لهماوهیهكی كهمدا رژانه سهر پڕۆژه وهبهرهێنانهكانیان لهم وڵاتهدا . بهمشێوهیه لهمهودایهكی كورتدا ئهنجامی چاكسازییهكانی لهبواری پهروهردهو ئابووری بهدهركهوتن ، ئێستا ئهم وڵاته بووه به ئهزمونێكی ئیلهامبهخش بۆ وڵاتهكانی تری كیشوهری ئهفهریقا له بواری پێشكهوتنی ئابووریدا . وڵاتی فێتنام لهسهدهی رابردوودا كهوته بهر ململانێیهكی تووندی ههردوو جهمسهری ئهمریكاو روسیا ، بهمهش بۆ ماوهی دهیان ساڵ دووچاری جهنگێكی وێرانكهر بوو كه بووه هۆی لهتبونی وڵاتهكه بۆ دوو پارچهی جیا . گهلی فێتنام هیچی نهما و هاته سهر سفر ، دوای سهركهوتنی ئهم گهلهوكۆتاییهاتنی جهنگهكهش ، فێتنام لهسفرهوه دهستی پێكرد. ههرچهنده حزبی شیوعی ئابووریهكی مهركهزی چڕی بهسهر ولاتهكهدا سهپاندبوو ، بهمهش وڵاتهكه لهرێزبهندی وڵاته ههره ههژارهكاندا مایهوهو لهپهلوپۆ كهوت . ئا لێرهشدا سهركردهیهكی شیوعی بهدهر كهوت كه ناوی نیجوین فان لین بوو ، ئهویش هاوشێوهی پاڵهوانه ئابووریهكانیتر ،قوڵی ههڵماڵی و كهوته بنیاتنانی ئابووری وڵاتهكهی ، ههرچهنده ئهو سهركردهیهكی دڵسۆزی شیوعیهت بوو، بهڵام ئهمهش رێگر نهبو لهوهی فان لین دهست بهچاكسازی بكات ، ئهویش به چاكسازی كشتوكاڵیهوه دهستی پێكرد ، دواتر وردهو ورده پهرژایه سهر چاكسازی لهبواری پهروهردهو پیشهسازی وئابووری، لهماوهیهكی كهمدا فێتنامیش هاته ریزی وڵاته ههره پێشكهوتوهكانی ئابووری جیهان . نمونهی تریش زۆرن لهم بارهیهوه، ههر له ئهسیوبیاوه بۆ مالیزیا و، له ئیماراتهوه بۆ هیندستان ، ههڵبهت باسی وڵاتانی ئهوروپاش ناكهین ، چونكه ئهمانه دهمێكه پێشكهوتون ، باسمان لهم وڵاتانهیه كه لههیچهوه دهستیان پێكردو، لهناو داروپهردووی جهنگه درێژخایهنهكانیانهوه سهریان بهرز كردهوهو گهیشتنه ترۆپكی ئاسمانهوه . ئهزمونی بهڕێوهبردنی ههرێمی كوردستان ، سهرباری تهمهنی بیستو ههیشت ساڵهیدا تاكو ئهمڕۆش لهشوێنی خۆی موراوهحه ئهكات، یهك ههنگاو لهرووی ئابووریهوه نهچۆته پێشهوه . ململانێی حزبی و دهستبهردار بوون لهمهبادیئهكانی شۆڕش و گهندهڵی و بهرژهوهندخوازی حزبی وكهسی ههرێمهكهمانی گهیاندۆته خاڵی سفرهوه، ئێستا ئهگهر پاره لهبهغداوه نهیهت حكومهتهكهمان ناتوانێ مووچهی فهرمانبهرانیشی بدات ، ئهمهش لهكاتێدایه كهوا ههرێم لهسهر دهریایهك نهوتهوهیه. ساڵی پهنجاو شهستهكان ههرێمی كوردستان نانی ههمو وڵاتی عیراقی ئهدا ، تهنها دهشتی ههولێر و كهندێناوه گهنمو جۆی وڵاتی دابین ئهكرد ، لهسهدا حهفتای دانیشتوانی ههرێم خهریكی فهلاحهتی بوون لهدهشتهكانی نهینهواو كهركوكهوه تا دهگاته گوندهكانی سهر سنور . مێوهو سهوزهی خۆماڵی بهشی ههمو دانیشتوانی ئهكردو ههناردهش دهكرانه شارهكانی تری عیراق . بهڵام ئهمڕۆ لهسایهی حوكمڕانی كوردهوه ، كهرهوزو تهماتهو خهیاریشمان لهوڵاتانی دهوروبهر هاورده دهكرێ ، بهمهش ملیاران دۆلاری ئهم وڵاتهی ئێمه ئهچێته گیرفانی بێگانهوه . سامانی نهوتمان رادهستی دوژمنانمان كردوه ، تهنانهت چهتهكانی داعشیش خێر له سامانهكانی ئێمهدا ئهبینن . ئهم ئهزمونه شكستخواردوهی ئابووری ههرێم پێویستی به فریادڕهسێكی وهكو فان لین وبۆل كاغامی ههیه بۆ ئهوهی ئهگهر نهشتوانین ژێرخانی دهوڵهتێكی سهربهخۆمان بۆ دابینبكهن ، لانیكهم هاوڵاتیانمان ژیانێكیان بۆ زامن بكهین كه كهرامهتی ئینسانیان پارێزراو بێت .. ههڵسانهوهی ههرێم لێرهوه دهست پێدهكات كه ههردوو حزبی پارتی ویهكێتی ، ههردوو بنهماڵهی بارزانی وتاڵهبانی ، ههردوو زۆنی سهوزو زهرد ، پرۆسهیهكی ئاشتهوایی سهرتاسهری رابگهیهنن ، چاكسازی راستهقینه دهست پێبكهن لهگشت بوارهكانی سیاسی و كۆمهڵایهتی وئابووری وپهروهدهوه ، ئێمهش وهكو وڵاتانی تری ئهم دونیایه ئهزمونی سهركهوتوی خۆمان ههبێت ، ئهمهش تهنهاو تهنها بهوه دهكرێ كه تهجریم وتهحریمی گهندهڵی به پله یهك ، كۆتاییهێنان به ناكۆكی وململانێی حزبی به پلهی دوو، سهروهری یاساو عهدالهتی كۆمهڵایهتیش بهدوایانهوه ، بهمهش ئهتوانین ئهزمونێكی تازه بێنینه كایهوه كه وای لێبێت میللهتهكهمان بهسهربهرزییهوه بژی ومێژووش به شانازییهوه باسی میللهتهكهمان بكات ..
ئاوات عەبدوڵا كێشەكە لای من ئەوەنیە، بڕیاری ڕیفراندۆم تاچەند هەڵەبوو، دوای ئەو هەموو كارەساتەی بەسەرمان هات هیچ یەكێك لەسەركردەكانی ڕیفراندۆم نەهات داوای لێبوردن بكات، لانی كەم خۆی بخاتە ژێرباری كێشەكانەوە، هەموان بێمنەتی خۆیان نیشان دەدەن، باشە ئەی ئەگەر ڕیفراندۆمەكە سەری بگرتایە ئەوكات چی، وەك دەڵێن سەركەوتن خاوەنی زۆرە، بەڵام ئەی كێ تەحەمولی شكستەكان دەكات، بۆچی تائێستا كەسێك نەهات پێمان بڵێت سەبەب چی بوو ئەو مەینەتیو كارەساتەیان بەسەرهێناین، ئەی نابێت بزانین بۆ وایان لێكردین ؟ لەهەموو شوێنێكی ئەم دنیایە كاتێك شتێك ڕودەدات كەسێك هەیە بێتو هیچ نەبێت ڕونكردنەوە بدات، بەخەڵكەكەی بڵێت هۆكاری ئەو مەینەتیەی بەسەریان هاتووە چیەو چی نیە. من تەنیا مەبەستم لەڕووە هەرە دیارەكەی ڕیفراندۆم نیە كە دەكاتە مەسعود بارزانی، هەمووان دەزانین خەتاباری سەرەكی ئەوە، بەڵام ئەوانەی بەدزیەوە دیفاعیان لەڕیفراندۆم دەكردو خۆیان دەرنەدەخست، ئەی ئەوان لەكوێن ؟ ئەوان بۆچی ڕونكردنەوەیەك نادەن بۆ پێمان ناڵێن ڕاست بوون یان هەڵە ؟! بێگومان دەزانن وەڵامەكەیان بێ پاشكۆ تێناپەڕێت، ئەگەر هەڵەبوون گوناهمان چیە ئەو هەموو هەڵەیەمان لەسەر تاقی دەكەنەوە، ئەگەریش ڕاست بوون، كوا دەرئەنجامە باشو پۆزەتیڤەكانی ڕیفراندۆمەكەیان ؟ لەكۆتاییدا دەبێت ئەوەش بڵێم هیچ میلەتێكی دنیا بەهێندەی كورد زەلیلو بێ دەسەڵات نیە، هیچ میلەتێك نیە بەهێندەی كورد لەبەرانبەر سەركردەو بنكردەكانیدا هێند بێدەسەڵاتو بێچارە بێت، هیچ گومانیشم نیە لەسایەی ئەو زەلیلیو بێچارەییەی ئەم میلەتدا كارەساتی زۆرترو گەورەتر چاوەڕێمان دەكات، بەمەبەست دەڵێم لەسایەی زەلیلیو بێچارەیی میلەت نەك گوندەییو ملهوڕی دەسەڵاتو سەركردەكان، چونكە ئەوەی بەسەرمان هاتووەو بەسەریشمان دێت هۆكاری سەرەكی زەلیلی خەڵكە نەك زۆرداری دەسەڵاتو حزبو سەركردەكان ؟!
هێمن عەبدولقادر ئۆشۆ لەیەکێک لە ووتارە بە ناوبانگەکانی خۆیدا چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشمان بۆ دەگێڕێتەوە ، چیرۆکەکە ئایا وەک میتافۆر و لەبری دانانە یان هەر راستیە ئەوە هیچ لە راستی ناوەڕۆکەکە و ماناکانی پشت چیرۆکەکە کەم ناکاتەوە ، دەڵێ :- لە هیندستان ناوچەیەک هەیە ، خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەگەر بیانەوێت درەختێکی گەورەی پێگەشتوو لە سەر ڕێگاکانیان لابەرن ، درەختەکە نابڕنەوە ، نایسوتێن ، تەور و مشار ناخەنە جەستەیەوە و دەمارەکانی بپچڕێنن ، گەڵاک و لقەکانی لێناکەنەوە تا گەشەنەکات، نەوت ناکەنە ناو ڕەگەکانیەوە هەتا ووشکی بکەن ، خەڵکی ئەم ناوچەیە ، ئەگەر بیانەوێت درەختێک لە دارستانەکە داببڕن یان لەناوی بەرن ، سەرەتا ماوەیەکی زۆر ڕۆژانە دەچنە بنی درەختە کە و پێ ئەکەنن ، هەموو ڕۆژێک دەچنە بنی درەختەکە و گۆرانی دەڵێن ، بەسەرهاتی خۆش دەگێڕنەوە ، سفرە رادەخەن ، شادی دەردەبڕن ، لە پاش خۆیان ، بەدەنگی بەرز سوپاسی درەختەکە دەکەن ، بەجۆرێک هەتا درەخەتەکە لە گەڵیان ڕادێت و بە تەواوی هۆگریان دەبێت پاشان کە کاتی بڕینی درەختەکە هات ، چەند کەسێک لەوانەی کە ڕۆژەنە نوکتە و گۆرانی و پێکەنین و شادی و هۆگریان بە درەختەکە بەخشیوە ، توند توند باوەش بە درەختەکەدا دەکەن و پاشان و ڕای دەوەشێنن و ئیتر بۆ ماوەیەکی زۆر ، بەجێی دەهێڵن و بەم کارە ووردە ووردە درەختە دەست دەکات بە فەوتان و ووشک بوون و لە بن دێت. بەشی زۆری ئەوانەی دەبنە کەسێکی توندو تیژ ، بەشی زۆری ئەوانەی کە دەکەونە کونجی زیندانەوە ، بەشی هەرە زۆری ئەوانەی دەبنە تریاکی یان ئەفیونی یان تاوانبار بەشی هەرە زۆری ئەوانەی کێشەی خێزانیان بۆ دروست دەبێت لە بنەڕیتدا هیچ کرۆمۆسۆمێکی تاوانیان نیە ، ئەسڵەن ئەوانە هەموویان مرۆڤی بێ تاوانن ، تاوانبار ئێمەین کەهەمیشە بەچاوی گومانەوە سەیریان دەکەین تاوانبار ئێمەین کە یارمەتیان نادەین لەگەڵیان تێکەڵ نابین ، نایان لاوێنینەوە چەندین جار ئەو حاڵەتانەمان بینیوە (ئێمە حاشامان لێکردووە) درەختێک ئەگەر هۆگری خۆشەویستی و ڕێز بێت و پاش ماوەیەک لێی بگریتەوە ووشک ئەبێت ، ئەی مرۆڤێک کە خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگا هەرهەموویان فڕێیان داوە ئەبێت چی بەسەر بێت ؟ فەرهاد ووتەنی :- (قەرەجەکان هیچ کەسێکیان لێ زیاد نیە، هەر بۆیە کاتێک قەرەجەکان کۆچ ئەکەن ، شێتەکانی خۆشیان بە جێناهێڵن ، ئەوان شێتەکانی خۆشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن) کەچی ئێمە ( منداڵەکانمان .. عاقڵەکانمان .. کەسە نزیکەکانمان) بەجێ هێشتووە ، هەتا شێت دەبن نوقتە سەری دێڕ ...
سەرتیپ جەوهەر كۆبونەوەكان بەردەوام بوون لەگەڵ بەردەوامبونی مشتومڕی پرسی راپرسیكردن لەكوردستان، كۆبونەوەو ئامادەكارییەكانی ئەو پرۆژەیە گەرمتر دەبوو، پارتی رشتتر دەبوو لەسەر پرۆژەكەو دۆخی ناوخۆی یەكێتیش لەبارەی ئەو پرسە ئاڵۆزتر دەبوو، مشتومڕی بڕیاردان لەسەر ئەو پرۆژەیە گەرمترو داختر دەبوو، كەمینەیەكی دیاریكراو لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سوربون لەسەر چونە ناو پرۆژەكەی پارتی و بەشدارییان لەكۆبونەوەكانی بەناو لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا دەكرد، زۆرینەی سەركردایەتیش نەیدەتوانی رێگریی بكات لەبڕیارو جموجۆڵەكانی بەشێك لەمەكتەبی سیاسی، لەهاوبەشی و شەراكەتیان لەگەڵ پارتی، بەشێوەیەكی گشتیش بنكەی جەماوەری یەكێتی لایەنگری زۆرینەی سەركردایەتی دەكرد، لەنەیاربون و رەتكردنەوەی راپرسیی لەوكات و لەو قۆناغەدا. ئەو مشتومڕە هەر لەناوخۆی یەكێتیدا نەبو، حزبەكانی دیكە بەپارتیشی گرتبۆوە، لەناوخۆی پارتی باڵێكی سنوردار دژایەتی راپرسیان دەكرد، دەتوانین بڵێین شەرمنانە تەنها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دژی پرۆژەكە بوو، بەڵام هەژمونی مامی (مەسعود بارزانی) بەسەر بڕیاردان لەناوخۆی پارتی، ئەو ناڕەزاییەی نێچیرڤانی بەتەواوی داپۆشی بوو، بەپێی ئەو چاوپێكەوتنانەی لەوبارەیەوە كردم، بەشێك لەوانەی نزیك بوون لەبڕیاردانی راپرسیكردن لەلایەن پارتی و بەشێك لەیەكێتی، نێچیرڤان بارزانی لەهەندێ بارودۆخدا تكای كردووە رێگری لەمامی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن، پەشیمان ببێتەوە، بەڵام سودی نەبووە. لەناوخۆی حزبەكانی دیكە بەتایبەت بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان مشتومڕ لەسەر ریفراندۆم دروستبو، ئەوەی دەبینرا یەكگرتووی ئیسلامیی هیچ رێگرییەك یان تێبینی و سەرنجێكی نەبوو لەسەر پرۆژەكەی بارزانی، بەبێ دەنگی بەشداری هەموو هەنگاوێكی پرۆژەكەی دەكرد، بەحزبێكی بێ هەڵوێست ناسراو بوو، هەندێك پێیانوابو یەكگرتوو وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هێڵی بەرژەوەندییەكانی توركیایە، بۆیە لەهەموو پرۆژەیەكدا هاوڕای پارتی دیموكراتی كوردستانە. لەناو بزوتنەوەی گۆڕان مشتومڕو باسێكی زۆر لەسەر ریفراندۆم هەبوو، گرفتی گۆڕان لەگەڵ پرسی داخستنی پەرلەمان بوو، خۆیان بەبریندار دەبینی لەبەرامبەر هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە 12ی ئۆكتۆبەری 2015 رێگریان لێكرد بچێتەوە پەرلەمان و وەزیرەكانیشی لەحكومەت دورخستەوە، بۆیە زۆرتر سەرنجیان لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و گەڕاندنەوەی سەرۆكی پەرلەمان بوو بۆ پەرلەمان، بەجۆرێك قەرەبوی حزبەكەیان بكاتەوە لەو شكۆ شكاندنەی پارتی لەسەروی قانون و هەموو مەنتقێكی سیاسی دژی بزوتنەوەی گۆڕان و دامەزراوەی قانون دانان لەكوردستان كردی. ئەگەر تەماشای میدیای گۆڕانت كردبا، جۆرێك لەدژبون هەبوو، بەڵام دژی ریفراندۆم نەبوو بەڵكو دژی میكانزم و شێوازی خستنەڕوی ریفراندۆم و بەقانونی كردنی ریفراندۆم بوو. ئەوەی دەبینرا تەنها كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هەڵوێستێكی روون و جێگیری هەبوو، بەڵام بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی لایەنەكان بەوانەیشی لەناوخۆی یەكێتی ئەوەندەی پێیانوابوو پرۆژەیەكە بۆ سەرقاڵكردنی خەڵك و پرۆژەو پێشنیارێكی كاتییە، لەوباوەڕەدا نەبوون ببێتە پرۆژەیەكی جددی و سەرەنجام دۆخی كوردستان ئاڵۆز بكات، بەتایبەت شەڕی داعش كۆتایی دەهات و پێیانوابوو بارزانی ئەو پڕۆژەی خستۆتە رۆژەڤ بۆ زیاتر مانەوە لەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەكەش، هیدی هێدی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا بەنهێنی و ئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ راپرسی و سەربەخۆبونی كوردستان دەردەبڕی، بەبێ ئەوەی بچنە وردەكاریی هۆكاری دژبونیان، بەڵام دیارە بەرژەوەندیان لەمانەوەی عیراق بوو بەو سنورەی ئێستا هەیەتی، بەبێ گوێدانە مافی كوردو مافی چارەی خۆنوسینی گەلان! لە كۆتایی نیسانی 2017 سەردانی بەغدام كرد، بۆ نوسین لەسەر رەوشی كورد لەبەغدا، سەرەنجام كتێبێكم نوسی بەناوی (كورد لەبەغدا)، زیاتر لەهەفتەیەك لەوێ مامەوەو ژمارەیەكی زۆر لێپرسراوی حكومەت و پەرلەمانتارو كاربەدەستی عیراقییم بینی، لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عیراق و ئایندەی ناوچەكە ئالوگۆڕی بیروڕمانكرد، یەكێك لەو پرسانەی لەو گەشتە رۆژنامەوانییە گرنگیم پێدا، پرسی سەربەخۆیی كوردستان و پڕۆژەی ریفراندۆم بوو. لەوێدا زۆربەی پەرلەمانتارانی یەكێتی و گۆڕان و تەنانەت جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش بەزانیارییەوە تەئكیدیان كردەوە كە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا و ناوچەكە بەتەواوی دژی پڕۆژەی راپرسیكردنی كوردستانن. سەردانەكەم ئەوكاتە بوو، كە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەكیان بەنوێنەرایەتی زیاتر لە 28 وڵاتی ئەوروپا، بەڕەسمیی رادەستی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردبوو. لەخاڵی یەكەمی نامەكەدا، تەئكیدیان كردبۆوە كە ئەوان وەك وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی لەیەكپارچەیی خاكی عیراق دەكەن، بەو مانایەی دژی پارچەبونی عیراق و جیابونەوەی كوردستانن. ئەوكاتە شەڕی داعش لەكۆتایی نزیك دەبویەوە، زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای موسڵ و سەڵاحەدین كۆنترۆڵكرابویەوە، وەفدێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاو وڵاتانی دراوسێ سەردانی عیراق و كوردستانیان دەكرد، كوردو پێشمەرگە ناونیشانێكی دیاری رۆژنامەو میدیای جیهانی بوون، تەنانەت لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتیش كوردو پێشمەرگە بەبەرەنگاربونەوەی تیرۆرستانی داعش لە ئەوروپا ناسرابوون، سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو بەرگریی ئەمریكاو ئەوروپاو دەرودراوسێ رویان لەكوردستان دەكرد، رۆژ هەبوو سێ وەزیری وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا بەسەردان دەهاتنە كوردستان و لێپرسراوانی كوردستانیان دەبینی، پێشمەرگەو سەنگەرەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعشیان بەسەردەكردەوە. لەو ماوەیەدا، كە وەفدێكی زۆری وڵاتان رویان لەكوردستان دەكردو میدیای ئەوروپاو ئەمریكا رویان لەپێشمەرگەو كوردستان كردبو، سەركردایەتی كورد نەیتوانی سود لەو دۆخە وەرگرێت و بەقازانجی خەڵكی كوردستان ئاراستەی بكات، لەلایەك كێشەو گرفتی جددی لەكوردستان هەبوو كە مایەی جۆرێك لەشەرمەزاریی بوو بەرامبەر وەفدو نێردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا، بەتایبەت ئەوكاتە پارتی دیموكراتی كوردستان رێگری لەسەرۆكی پەرلەمان كردبو، وەزیرەكانی گۆڕانی لەكار دورخستبوەو بارودۆخی سیاسی بەتەواوی چەقبەستو ببو، هاوكات ئەو وەفدانەی دەهاتن بەرنامەی كاریان لەلایەن كادرانی پارتی لەحكومەت بۆ دادەنراو زیاتر كاربەدەستانی پارتیان لەحكومەت و حكومڕانی كوردستان دەبینی، بۆ نمونە دەبینین وەفدێكی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەرەتای 2016 هاتە كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و جەعفەر ئیمنیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و مەسرور بارزانی و كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی بینی و گەڕایەوە، ئەگەر تەماشا بكەین لەو پێنج شوێنەی وەفدەكەی سەردانیان كرد، هەر پێنجیان لێپرسراوانی پارتی بوون، ئەمەش نیگەرانیی و بێزاری لای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حزبەكانی دیكە دروستدەكرد، بەو پێیەی هەم سەرۆكایەتی هەرێم ماوەكەی بەسەرچوەو ناكرێت لەبری خەڵكی كوردستان هیچ كەسێك بەناوی سەرۆكی هەرێم وەفد ببینێت و هەمیش حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵكی كوردستان ناكات. هەر ئەوكاتەی لەبەغدا بووم لە كۆتایی نیسانی 2017، شەوێكیان لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عیراقم بینی، دانیشتن و گفتوگۆی زۆرمانكرد، پێی باش نەبوو چاوپێكەوتن یان بە ناوی خۆیەوە زانیاریم پێبدات، زۆر بەوریاییەوە لە بارەی بارودۆخی كوردستان و هەڵوێستی وڵاتان لە لەمەڕ كوردستان و هاوكات فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێم قسەی دەكرد، گفتوگۆیەكی كراوەم لە گەڵیدا كرد. ئەو پێی وابوو داخستنی پەرلەمان و دورخستنەوەی وەزیرەكانی گۆڕان و كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاریگەریی نەرێنی كردووەتە سەر هەڵوێستی وڵاتان و ڕوونیكردەوە كە بەشێك لەو وڵاتانەی پشتیوانی كوردیان دەكرد بە هۆی شەڕی داعشەوە لە پشتیوانیەكەیان ساردبوونەتەوە و وەكوجاران گەرموگوڕ نین. ئەوكاتە پێشبینی دەكرا دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش ئەو سەردان و هاتوچۆیە بۆ كوردستان كەمتر ببێتەوە، چونكە بەشێك لەوانەی دەهاتن تەنها سەردانی بەرەكانی شەڕیان دەكرد یان سەربازگەی مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگەیان بەسەردەكردەوە. نەك تەنها ئەو ئاگاداركردنەوەیە، بەڵكو لەژمارەیەك دیداری رەسمیی و نا رەسمیی ئەوروپییەكان و ئەمریكاییەكان بەوەفدو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و تەنانەت بزوتنەوەی گۆڕانیشیان وتوە كە ئەوان بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی لەریفراندۆم یان سەربەخۆیی كوردستان ناكەن لەو قۆناغەدا، ئەمەش لەبەرەنجامی بەرژەوەندی خۆیان. لەیەكێك لەو دیدارانە وەفدێكی پەرلەمانی عیراق كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد تێدادەبێت، لە سەرەتای حوزەیرانی 2017 كاتێك لەگەڵ لێپرسراوانی ئەلمانیا كۆدەبنەوە، بەڕۆشنی پەیامێكیان پێڕادەگەینن كە بەبێ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئەوان پشتیوانی لەپرۆژەی جیابونەوە لەعیراق ناكەن! لەوبارەیەوە شوان داودی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لەو وەفدەبوو ئەو نامەیەی ئەوكاتە بۆ ناردم و نوسیبوی:
د.محەمەد عەلی لەسەرو بەندی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمدا، گروپێکی تێکەڵ لەکوتلەی حزب و وەزیری موستەفید و میدیای (یەکەمی بێڕکابەر)، خەریکی تەرویجدانن بەو بیرۆکەیە کە گوایە نێچیرڤان بارزانی لە ڕابردودا، سەرۆک وەزیرانێکی سەرکەوتوو بووە و دەتوانێت لەپۆستی داهاتووشیدا، پۆستی سەرۆکی ھەرێم، سەرکەوتوبێت. بەڵام: یەکەم: ئەگەر قسەکە لەسەر سەرکەوتن بێت، ئەکرێت بڵێین نێچیرڤان بارزانی لە ڕواڵەتدا سەرکەوتو بووە، توانیویەتی خۆی وەک کەسێکی سەردەمییانە نمایشبکات، کە شانبەشانی شیکپۆشی و ڕەفاهیەت و خۆشگوزەرانیەکانی سیاسییە مدیاییەکانی دونیای هاوچەرخ هەنگاودەنێت. بەشێوەیەک ئەم پیاوە زیاتر وەک نمایشکارێکی جوانپۆش دەربکەوێت تا ئەوەی سەرۆکی میلەتێکی چەوساوە و سەرۆکی وڵاتێکی نەوتی کە توانیبێتی لانیکەم لە چلەی زستاندا تەنەکەیەک نەوت بۆ ئەو خەڵکەی حوکمیان دەکات دابین بکات. لەبوارێکی ترشیدا ئەکرێت بە دەستکەوت و سەرکەوتن بۆی حسابکرێت: بواری دەستبڵاوی و هەڵڕشتنی پارەیەکی بێشومار بۆ زۆرێک لە وەزیرو بەرپرسەکانی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی، تا ئاستی چاو بەرەوژێ پێکردنیان و کڕین و گۆرینی ئینتمای سیاسیان، ئەمەش لەبەرژوەندی خۆی و حزبەکەی. هاوکات لەوەشدا سەرکەوتوبووە کە میدیایەکی موسریف و زەبەلاح بۆ ئارایشت و جوانکردنی خۆی دابمەزرێنێت بەپارەی سەرەو نوگمکراوی خەڵک، بەشێوەیەک ئەم میدیایە ڕەشی بۆ بکات بەسپی و سپی بۆ بکات ڕەش. بە کورتی ناوبراو وەک پیاوێکی جوان پۆش و موسریف و وەک کەسێک ھەندێک لە وەزیری حیزبەکانی تر بکڕێت، کەسێکی سەرکەوتووبووە. دووەم: خۆ ئەگەر قسە لە دەوڵەتداری بێت، ئەوا شکست و سەرکەوتن پێوەری خۆی هەیە. هەموو کارێکیش بە ئەنجامەکەیدا هەڵسەگاندنی بۆ دەکرێت. دوای نزیکەی بیست ساڵ نێچیرڤان بارزانی حکومەتێکی قەرزار و قاسەیەکی بەتاڵ و ئابورییەکی داتەپیو و ناڕوونیەکی گەورە لە داهاتی گشتی جێدەهێڵێت. چەند ساڵێکە حکومەتی ھەرێم بودجەی گشتی نییەو ئەگەر بەغداد نەبێت توانای دابینکردنی نیو مووچەشی نیە بۆ فەرمانبەرەکانی. هیچ دەزگایەکی چاودێریش نییە لە داهات و خەرجی بپرسێتەوە. حکومەتێک خاوەنی هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیجی و تەنانەت خزمەتگوزرای گشتی ئەوتۆش نییە. بەو شێوەیەش باس لە کەوتنەژێر قەرزێک دهكرێت كه بەبیست ملیارد دۆلار دهخهمڵێنرێت. ئەمە لەکاتێکدا ڕۆژانە دەیان هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکات، تائێستاش نەمانزانی ئەم (دەوڵەتمەدارە) چەند ساڵە لەگەڵ ئاشتی هەورامی نەوت ئەکڕێت یان ئەیفرۆشێت؟! سێیەم: سیاسەتی ئابوریی سەربەخۆ دەکرێت وەک کارەستاویترین پڕۆژەی نێچیرڤان بارزانی و حوکمڕانییەکەی تەماشابکرێت کە تا دەیان ساڵی تریش خەڵکی کوردستان لە ژێر بار و لێکەوتە خراپەکانی دەرناچن. بەهەموو پێوەرێک ئەم شکستە چارەکە سەدەیەک خەڵکی گەڕانەوە دواە. ئەگەر کوردستان نەبوایە، ئەوا نێچیرڤان و حکومەتەکەی نەک هەر لەکار دەخران، بەڵکو وەک بەڵایەکی نیشتمانییش دەخرانە ناو قەفەزی دادگاوە. چوارەم: گەندەڵی، بەهەدەردانی ماڵی گشتی، بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، ململانێی بەردەوامی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت و سەرەنجامیش سزادانی خەڵکی کوردستان، بڕیاری چارەکە موچە و مامەڵەکردنێکی نامەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران و مامۆستایان لە هەرە سیما دیارەکانی حوکمڕانی نێچیرڤان بارزانییە. وێڕای ئەوە بەهایەکی بۆ پەرلەمان و دەسەڵاتی چاودێریکردن و داداگاکان و داواکاری گشتی نەهێشتەوە. نەک خۆی، بەڵکو ڕێگەی نەدا وەزیرەکانیشی بۆ لێپێچینەوە بچنە پەرلەمان، بەوەش گلۆپی سەوزی بۆ هەڵکردن بۆ برەودان بەگەندەڵی و سەرپێچیکردنی یاسا. پێنجەم: یەکێک لەگەورەترین ئابڕوبەرییەکانی سەردەمی حوکمڕانی نێچیرڤان بارزانی: ڕازیبونی بوو بەدەرکردنی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی هەشتەم و بەئاشکرا بوو بە بەشێک لە پرۆسەی بێڕێزیکردن بەرامبەر بەدامەزراوەی پەرلەمان و سەروەری یاسا لە کوردستان. وێڕای کشانەوەی وەزیرەکانی کۆمەڵ و یەکگرتووش لە حکومەت، لەکۆی پێنچ هێزی سیاسیی تەنها پارتی و یەکێتی مانەوە. بەڵام بۆ درێژەدان بە حکومەتە فاشیلهکەی، زۆرینەی وەزارەتەکانی بەوەکالەت بەڕێوەبرد. شەشەم: ڕوون و ئاشکرایە پەیوەندی خوێن و خێزان و بنەماڵە (تەوریسی سیاسی)، ڕۆڵی سەرەکیان ھەبوە لە ھاتنەپێشەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرجەم دەرگاکانی بەڕوودا کراوەتەوە. توانیویەتی لەو ڕێیەوە دەستبەسەر سەرچاوەکانی داهاتدا بگرێت و زۆرێک لەکایەکانی تریشی بۆ مسۆگەر کردوە. وێڕای ئەم دەستکراوەی و ئەو ماوە زۆرەی لەبەردەمیدا بوو، ناوبراو کە جێگری سەرۆکی پارتیش بووە، بەڵام شکستی خوارد بە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی حکومڕانیی باش (شەفافیەت، سەروەری یاسا، کۆنترۆڵکردنی گەندەڵی، لێپرسینەوە، عەدالەت و حكومهتی هاوڵاتیی، حکومەتی وەڵامدەرەوە، بەشداری پێکردن، لێوەشایی لە بڕیارو کرداردا). حەوتەم: لە هەمووی کارەساتتر، لەبری خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکان هەڵسەنگاندن بۆ سەردەمی حوکمڕانی نێچیرڤان بارزانی بکەن، بەوپێەی هەموو هەنگاو و بڕیارەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ژیان و گوزەرانی ئەواندا ڕەنگیداوەتەوە، کەچی کۆمەڵێک وەزیری موستەفید ئەو ئەرکەیان داوە بە سەرشانی خۆیانداو کەوتونەتە شایەتیدانی ناهەقی. ئەمە جگە لە کەناڵە (یەکەمە بێڕکابەرەکەی ) خۆیشی. هەشتەم: مەولود باوەموراد و ڕێباز حەملان دەڵێن: نێچیرڤان بارزانی لە حکومەتدا دەوڵەتداریی دەکات نەک حزبایەتی. زەحمەت نەبێت دەرکردنی چوار وەزیر و سەرۆکی دەستەیەک و چەندین ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی، دەوڵەتداریی بو یان حزبایەتی؟ نۆیەم: ئهم سهرۆكه نوێیه له ماوهی تهمهنی حوكمڕانیی دوورودرێژی خۆیدا جگه له شكست و جێبهجێنهكردنی پهیمانهكانی شتێكی تری له كهلتوری سیاسیی ههرێمی كوردستاندا بهجێنههێشتووه. باڵاترین نموونهش ئهو پهیمانه بوو كه له دهورهی پێشوی ههڵبژاردندا به خهڵكی دا، كه گوایه كۆمپانیایهك دروستدهكات و ههموو هاوڵاتیانی ههرێم لهو كۆمپانیایهدا پشكیان له فرۆشی نهوتی ههرێمدا دهبێت. دهرئهنجامی ئهم مژده و پهیمانه ناڕاستانەش لهمڕۆدا بهڕوونی دیاره، چونكه هاوڵاتیانی ههرێم به چهشنێ بێڕێزکراون وهك منەتکردن بەسەریاندا، چاوهڕوانی مووچهكانی خۆیانن. دهیهم: دهشێت چهند ڕۆژێكی تر له مهراسیمێكی شاهانهو گرانبەھادا، كهسایهتییه سیاسیی و دیپلۆماسییهكانی دونیا داوهتدهكرێن و تاجی سهرۆكایهتی بخرێته سهرت، بهڵام ئهوهت بیرنهچێت به دهنگی چهند هێزی سیاسیی كرایت به سهرۆكی ههرێم؟ جهنابتان لە ڕۆژی ٢٠١٩/٥/٢٨، بەدەنگی ٦٨ ئەندام پەرلەمان بویت بەسەرۆکی ھەرێم، ئەرێ بەڕاست کاردانەوەی ڕای گشتی کوردستان (جگە لەکادیرەکانی حیزبەکەت، ئەوانیش ھەمویان نا!)، ئیجابی بو؟! یاخود ھەستت کرد ھاوڵاتیان بەگشتی دڵخۆشن؟ بەلایەنی کەمەوە دەبێ دڵخۆشییەکە لە دەنگدەرانی ئەو ٦٨ ئەندام پەرلەمانەدا ڕەنگبداتەوە!
شێرزاد حەسەن رەزا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ،شێوازی شەڕ گۆڕاوە ، هەر بە شەڕی ئاگرەوە رانەوەستاوە بەڵكو جۆری نوێ و تەكنیكی نوێ بەكاردەهێنرێت،بۆ نمونە شەڕی دەروونی یان شەڕی ئابووری ،كە بەشەڕی ساردیش ناوزەند دەكرێت. بەڵام ئەو شەڕەی ئێمڕۆ لە رێگەی حیزبە سیاسەكانی هەرێمی كوردستانەوە،لە رێگەی پەیح و ئەكاونت و سایتەكانەوە بەرێوە دەبرێت ،شێوازێكی نوێی شەڕی دەروونییە، لەگەڵ كەركوك و خەڵكە خۆراگرەكەیدا دەكرێت،ئەتوانین ناوی بنێن شەڕی ناوەكان.كە ئەسڵەن هەندێك لەو كەسانە یان ئاگادارنین یاخود بە ئەنقەست دەیانەوێت ناویان بكەوێتە ناوانەوە،وەك ئەو كابرای لەسەر رێگا دەستی بەئاو گەیاندبوو تا خەڵكی ناوی بهێنن. لە هەمووی خۆشتر و نوكتە ئامێزتر یەكێك لە كاندیدەكان،لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت من سوپاسی ئەو پەیجانە دەكەم كە ناوی منیان هێناوەتە ناو،دواتر لە درێژەی روونكردنەوەكەیدا دەڵێت،جا خۆتان حەكەم بن ،من كوڕێكی زۆر باشم، یەكێكی تر لە كاندیدەكان،هەڵایەكی لەسەر دروست بوو ،كلكی كەری تێدا دەپچڕا،كە ئایە باشە یان خراپ،لەوەش خۆشتر ئەوەیە كاندیكی تر ئەرزوحاڵی خۆی بەدرێژی نوسیبوو ،كاتێك وتبویان بۆ كێی ئەبەیت وبۆ كوێ ئەیبەیت،لەوەڵامدا وتبوو نوسخەی زۆرم لەسەر گرتوەتەوە،بۆ هەموو كەسەكان دەیبەم و بۆ هەموو شوێنێك دەچم،یەكێكی تر لەكاندیدە بەرێزەكان چەند مانگێك پێش ئێستا بە تەلەفۆنێ وتی یەك دوو رۆژێگی تر ئەمرەكەم دەرئەچێت، وەك ئەوەی كەركووك بێ خاوەن و بێ كەس و بێ بڕیار بێ،ئیتر نەگبەتیەكە لەودایە كاندیدەكان لە عەسكەریەوە تێدایە تا مەدەنی،مەكتەبی سیاسی تێدایە تا ئەندام و بێلایەن و سێبەر.ژمارەیان لە ۲٠ كەس تێپەڕی كردوە. بۆ راگرتنی ئەم یاریە كە هەموو لەسەر حیسابی دەروونی و ئابووری كەركوكیەكانە،پێویستە بپرسین ئێمە وەك كەركووك چیمان گەرەكە،ئەو كەسەی كەدەبێتە پارێزگار ئەبێت بەرنامەو ئەجندای كاری چی بێت؟ ئەگەر نا پێوانەی كاركردن بە دەموچاوەكان ناگۆڕێت،بە خزم فڵان و خەتی فڵان ناگۆڕێت، بە دەنگی خۆش و باڵا و كێشی چەندە ناگۆڕێت، كورت و پوخت كەركووك خوێنی لەبەر دەروا و دەبێت هەتوان بكرێت،لەو پەڕی شلۆقی سیاسی و ئابووری و دەروونیدایە! تا پەلە بكرێت كارێكی باشترە،ئەو كاندیدەی كە دەچێتە سەر كورسی پارێزگا، پێویستی بە دەستەجەمعی هەیە بۆ سەركەوتنی لەكارەكانیدا،ئیتر پێویستە ئەو راستیە بزانین پارێزگار نە مەهدی مونتەزیر و نەسۆپەرمان و نە باتمان و نە رجل الحدیدی، كەسێكی ئاسایی و پێویستی بە هەموومانە هاوكاری بین ئەگەر بە وشەیەكیش بێت. لەبەر ئەوە هەقە چیتر شەڕی ناوەكان رابگرن ،چونكە كەركووك پێویستی بە ناووكە نەك ناو.
ئارام سەعید (٧) ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستاندا لە چەند بەشی رابردوی هەڵە ستراتیژیەکان باسی نمونەکانی میژوی وڵاتانی تری جیهان کرا کە لە کتیبەکەدا بە وردی باسکراون بۆ ئەوەی ئەمریکا و چین وانەی لێوە فیربن و نەکەونە هەلەیەکی لەو شیوەیەوە لەم سەردەمی تەکنەلۆژیا پێشکەوتوەدا توشی جەنگیکی مەترسیدار ببنەوە. گەر بە وردی چاوبخشێنینەوە بە مێژوی کوردستاندا ئەوا چەندین هەڵەی ستراتیژی لەو نمونانە دەبینین لە شۆڕشەکاندا، کە هەموو ئەو هۆکار و دەرئەنجامانەشی بە ئاسانی درکی پێ دەکرێت کە لە بەشی رابردودا باسمان لێوەکرد. دواترینی ئەو هەڵانە ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو، کە شکستی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و زیانی گیانی و مادیی زۆری لێکەوتەوە. ئەوکاتەی بریار لەسەر ریفراندۆم درا چەند لەم هۆکارانە بۆ بریارەکە هەبووکە بەگویرەی لێکۆڵینەوەکە ئەو فاکتەرانە لە هەموو هەلەیەکی ستراتیژیدا دەبینریت، هەموو فاکتەرەکان یان چەند دانەیەکیان لەو فاکتەرانە لە هەلەکاندا بونیان هەیە: 1. پشتگوێ خستنی زانیاریەکان، (لێدوانی بەرپرسانی کۆمەلی نێودەوڵەتی بە ئەنجامنەدانی ریفراندۆم) یان دەستکاری کردنی زانیاری بەر لەوەی بگات( چەند لەو زانیاریانەی هەبوون لە بڵاوکردنەوەی بۆ رای گشتی وەک خۆی دەگوترا) ، خراپ لێکدانەوەی زانیاری ( ئەو زانیاریانەی لەسەر هەڵویستی وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵی نێودەولەتی هەبوو بە دەستکاریکردن و شیواندنەوە بڵاودەکرانەوە) یان هەبوو بەشیوەیەک لەگەل مەیلی خۆی بیگونجێنێت ( واتە ئەو مەیلەی لەگەل بریاردانی ریفراندۆم بوو). 2. پشت بەستنی زۆر بە پێشبینی و تەجروبە( بەئاشکرا دیاربوو تەنها پشت بەستن بوو بە پێشبینی بارزانی و تەجروبەی خۆی). 3. سەرکێشیی، خۆپەرستی، کە متمانەی زیاد لە پێویست لای کەسی ئەنجامدەری هەڵە دروست دەکات. ( نوخبەیەکی زۆری ناوخۆو دەرەوە، ولاتانی جیهان وتیان کاتی نیە بەس هەر ئەو سەرکێشیە کرا لەسەرجەمی وتارەکاندا ئەو متمانەیەمان دەبینی کە بارزانی هەیەتی بە دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم) 4. ئەوکاتەی هیچ بایەخێک بۆ لایەنی ئیمێرجنسی دانانرێت.( لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هیچ پلانێک نەبوو بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر هەرێم وپلانی بەرگری لە ناوچە دابڕاوەکان، بە تایبەتی کەرکوک، پلانی ئابوری و سەربازی نەبوو) 5. بەکەم دانانی ئیرادەی دوژمن و تواناکانی.( لە بڕیاری ریفراندۆمدا هیچ بایەخێک دانەنرابوو بۆ تواناکانی دوژمنەکانی ئەو بریارە و ئیرادەی ئەوانەی دژی ئەو پرۆسەیەن) 6. نەهێشتنی جیاوازی و خنکاندنی گفتوگۆی جیاواز.( گرنگی زۆر تەنها بە ئەو بۆچونانە ئەدرا کە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن و لەو روانگەیەوە بریار دەدرا نەک تێروانینی ئەوانەی پێیان وابوو ریفراندۆم هەڵەیەکی ستراتیژیە) کەواتە ئەگەر بریاربەدەستانی ریفراندۆم ئەوخالانەیان لەبەرچاوبگرتایە ئەوا ئەو هەموو تواناو وزە گەورەیەی کوردستانیان بە فیڕۆ نەدەدا و روبەڕوی ئەو هەموو شکستە نەدەبوینەوە کە تا ئێستاش و بۆ چەدین ساڵی داهاتوو کاریگەریە خراپەکانی هەر دەمێنن.
سەرتیپ وەیسی كەریم بههۆكاری نهبوونی هیچ كارتێكی سیاسی و یاسایی و ئیداری و دیراسهنهكردنی بارودۆخهكه، یهكێتی نیشتمانی كوردستان، له دوای وهرگرتنی ههر ههڵوێستێك لهبهرامبهر پارتی، دواتر سازشێك بۆ پارتی دهكات. لهڕووی یاسایهوه پێكهێنانی كابینهی نوێ كهمتر له 35 ڕۆژی ماوه، دوای ئهوهی یهكێتیی له ههنگاوی یهكهمدا دهنگی به نێچیرڤان بارزانی وهك سهرۆكی ههرێم نهدا، یهكێتیی ئهو ههنگاوهی گرتیه بهر ئهوهندی كاردانهوهبوو، نیو ئهوهنده پهیوهندی به ههڵوێستی ئهو حزبهوه نییه لهسهر ئهو پرسه، چونكه ئهگهری زۆره یهكێتیی له ههنگاوی دووهمدا كه مهڕاسیمی سوێند خواردنهكهی نێچیرڤان بارزانیه بهشداری بكات (جا لهسهر ههر ئاستێك بێت)، ئهگهر بهشداری مهڕاسیمهكه بكات، ئهوا له ناولێنانی مهسرور بارزانیش وهكو ڕاسپێردراوی سهرۆكی حكومهت بهههمان شێوهیه بهشداریدهكات. ئهوهی ئێستا ڕوونبۆتهوه ئهوهیه، كه قوباد تاڵهبانی به دڵنیایهوه بهشداری مهراسیمی سوێندخواردنهكه دهبێت، ( بهرههم ساڵح)یش ئهگهری ههیه بچێته ئهو مهڕاسیمه، چونكه ئامادهكاری پڕۆتۆكۆڵی دهستیپێكردووه، ههرچی كۆسرهت ڕهسوڵ و فراكسیۆنی یهكێتیی و مهكتهبی سیاسیه ئهو حزبهیه، پێدهچێت ئهوانیش دوای بڕیاری مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی بهشداری بكهن. كهواته بهشدارینهكردنی یهكێتیی له ڕۆژی دهنگدان بۆ سهرۆكی ههرێم هیچ قازانجێكی نهبوو، جگه له زویركردنی نێچیرڤان باررزانی و دوورخستنهوهی پرسی دانانی پارێزگاری كهركوك له ئێستادا. یهكێتیی بهو ههنگاوهی گرتیهبهر نهیتوانی هیچ ئامانجێك بپێكێت، چونكه ئهو حزبه نهیتوانی ئۆپشن و بژاردهكانی بهردهمی جێبهجێیانبكات و چۆك به پارتی دابدات، ئهو پژاردانهش بوون له : پۆستەکان بە بەتاڵی بەجێبھێلدرێت تا ئەوکاتەی کێشەیی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر دەکرێت، دووهم بژاردهش ئهوهبوو یەکێتی ببێت بە ئۆپۆزسیۆن بژاردهی سێیهم كه تارادهیهك قورس بوو یەکێتی کار بۆ دوو ئیدارەیەکی ئاشتیانە بکات دوایی ڕاوێژی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی. ئێستاش كه مهراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی و ناولێنانی مهسرور بارزانی و متمانهدان به كابینهی نوێ لهبهردهمیاندا ماوه، بههۆكاری ئهوهی هیچ كارتێكی لهبهردهستدا نییه، گرینگه یهكێتیی بهشداری مهراسیمی سوێندخواردنهكهو ناولێنانهكه بكات، تاوهكو جارێكی دیكه نێچیرڤان بارزانی بهێنێتهوه بهرهی خۆیان، له ههمانكاتیشدا بتوانێت پاڵپشت به پاشكۆی رێككهوتنهكهیان لهبارهی كهركووك، هاوتهریب لهگهڵ پێكهێنانی حكومهت لهماوهی پێكهێنانی حكومهت لهگهڵ پارتی بگهنه ڕێككهوتن لهسهر پرسی كهركوك. ئهگهر لهوماوهیه یاسایهی كه 30 ڕۆژ بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێ، پارتی ههر نههاته ژێر لهسهر پرسی كهركوك، ئهوكات یهكێتیی دهتوانێت دوا ههڵوێستی خۆی به پێشكهشنهكردنی ناوی كاندیدو متمانهنهدان به كابینهی نوێ بخاتهڕوو، دواتریش بیر له بژاردهكانی بهردهمی بكاتهوه، كه رهنگه ئهوكات خهڵك و قاعیدهی جهماوهری ئهو حزبهش پشتگیریان بكهن و پارتیش قهرزبار بێتهوه.
ئادەم ئاودەل (١٠ )ی حوزەیران بریار وایە سەرۆکی نوێی ھەرێم سوێندنی یاسایی بخوات ، سەرۆکێک کە نەک کێشەکانی ھەرێمی قوڵتر کردەوە بگرە پێشکەوتنەسیاسیەکانی ھێنایەوە خاڵی سفر . بارزانی باوک بێ باک بوو لەوەی دوای ئەو دۆخە چی دەگوزەرێ و ھەر بۆیە نە رەزامەندی لەسەر یەکێک لە (٣٩) کاندیدەکەی یەکێتی نیشاندا بۆ پارێزگاری کەرکوک ، نە ئامادەش بوو کۆبونەوەکەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بۆ سەرۆکی ھەرێم دوابخات . لە سیاسەتدا دەوترێ (نە دۆست و نە دوژمنی ھەمیشەیی) ، دەشوترێ (سیاسەت بە رق و تۆڵە سێندنەوەوە ناکرێ). بەڵام رەنگە ئەم چەمکانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی و حیزبێکی وەکو پارتی دروست نەبێ ، لۆژیکە رەسەنەکەی کورد کە دەڵێ (ھەموو کەسێک ئەبێ وەکو خۆی قسەی لەگەڵ بکەی) رەنگە باشترین و فریادرەسترین رێگا بێ کە پێویستە لەم دۆخەدا دژی پارتی بگیرێتە بەر . کە بێ گومان بە سودی میللەت و کۆمەڵگە دەشکێتەوە . لە دیاریکردنی سەرۆک کۆماردا پارتی نە پیرۆزبایی کرد و نە ئامادەیی سوێندخواردن بوو ، جگە لەوەش سەرۆک کۆمار بە سەرۆک نازانێت و تەنانەت بەرپرسانی پارتی کاتێک سەردانی بەغدا دەکەن کە دەزانن سەرۆک کۆمار لە دەرەوەی وڵاتە ، سەردانەکەی ساڵی رابردوی بارزانی باوک بە نمونە. ئێستا قاعیدە و جەماوەری یەکێتی و شەقامی زۆنی سەوز بەگشتی لەگەڵ ئەو لۆژیکەدایە کە نەرمی نواندن لەگەڵ پارتی زەرەرمەندیان دەکات، ھەربۆیەش لە ئێستا نیوەی شەقامی ھەرێم لەگەڵ ئەوەیە دژی ئەو کەڵەگاییە بوەستنەوە کە پارتی پیادەی کردووە . ئێستا چاوەکان ھەمویان لەسەر یەکێتین کە ھەڵوێستێکی ئەوتۆی ھەبێ ھەم ھاوسەنگی بگێرێتەوە و ھەمیش کۆتایی بە ھەژمونی کەڵەگایی پارتی بھێنێت ، لەم چەندرۆژەی دوایدا مسعود بارزانی وتویەتی ( با یەکێتی بێ پارتی پارێزگاری کەرکوک دابنێ گەر پێی دەکرێ و دەتوانێ سەرکەوتوی بکات) ئێ خۆ یەکێتی دەتوانێ بێ پارتی پارێزگاری کەرکوک دابنێ ھەم بە رێککەوتن لەگەل عرەب و تورکمان ھەمیش بە دامەزراندنی لە بەغداوە ، بەڵام یەکێتی پێی وایە بێ پارتی ناکرێ پارێزگار دابندرێ و پێویستیان بە رەزامەندی ئەوانە و بەم جۆرە کورد لەشارەکە زەرەرمەند دەبێ ، ئێ خۆ پارتیش راستە دەتوانێ بێ یەکێتی سەرۆکی ھەرێم ھەڵبژێرێت و دەست بەکار بێ ، بەڵام ئایە بێ یەکێتی سەرکەوتوو دەبێ؟؟؟ کەوایە وەک چۆن پارتی ئامادەنیە پاڵپشتی پارێزگارێک بکات کە خۆی دەنگی پێ نەدات ، حەقیش بە یەکێتیە کە پاشتیوانی نێچرڤان بارزانی نەکات کە یەکێتی دەنگی پێ نەداوە . پارتی دەنگی بەسەرۆک کۆمار نەدا، بەڵام سەرۆک کۆمار پێویستی بە دەنگی پارتی نەبوو ، ھەر وەک چۆن سەرۆک کۆمار بێ پارتیش دەتوانێ ئیشەکانی خۆی بکات و بگرە ھەر پێویستیشی بە پارتی و ناوچەکانی قەڵەمرەوی ئەو حیزبە نیە . بەڵام ئایە نێچیرڤان بارزانی پێویستی بە قەڵەمرەویی ناوچەی یەکێتی نیە ،؟؟؟ بێ گومان بێ ئەم ناوچەیە ناتوانێ ھیچ بکات و بەھۆی ئەو دۆخە واقیعیەی لە ناوچەکە ھەیە سەرۆکی نوێی ھەرێم تەنھا سەرۆکی ھەولێر و دھۆک دەبێ ، بەم پێیەش لە ئێستادا یەکێتی زۆرترین کارتی فشاری لەبەردەستە کە بەرامبەر پارتی بەکاری بھێنێ ، تا بەشدارنەبون لە حکومەت و زیندوکردنەوەی دوو ئیدارەیی ، چونکە ئەوە رەفتارەکانی پارتیە وا دەکات زۆنی سەوز حەز بە ئیدارەی جیا بکات نەک یەکێتی ئەوەی بوێ ، دوای ئەوەش خودی مسعود بارزانی بوو کە یەکەمجار و دوای ١٣ ساڵ بابەتی دوو ئیدارەیی ھێنایەوە ناو مەنھەجی سیاسەتی کوردی ، دوای ئەوەی دوو رۆژنامەنوسی کورد لەسەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دیداری بارزانیان کردبوو بۆ کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی ، بەڵام بارزانی ئامادەنەبو بو کاندیدەکەی بکشێنێتەوە و وتبوی گەر دووئیدارەیش دروست بێتەوە کاندیدەکەی خۆمان ناکێشینەوە . کەوابێ ئەوانەی ئێستا باسی دوو ئیدارەیی دەکەن دواین کەسن کە تانە و تەشەریان لێ بدرێ . پارتی زۆرجار داوای ھەنێ شتی کردووە کە لەگەڵ واقعدا زۆر لێک دوورە بەداخەوە لە ماوەی رابردوشدا چەندینجار بۆی چۆتە سەر ، بەڵام ئێستا دۆخەکە بە جۆرێک گۆراوە کە شەقام و قاعیدەی یەکێتی مەحاڵە ئەوە قبوڵ بکات بەسەر حیزبەکەیاندا تێ پەرێ ، یەکێک لە داوا ھەرە سەیر و سەمەرەکانی ئێستای پارتی کە بۆتە ھۆی دواکەوتنی حکومەتی نوێ بۆ ماوەی ھەشت مانگ ، بابەتی پارێزگاری کەرکوکە ، کە بە کاندیدەکانی یەکێتی رازی نیە ، وەک ئەوەیە لە کەرکوک دەنگی پارتی ھاوتای دەنگی یەکێتی بێ ، کە ناگاتە نیوەی یەکێییش . کە پارتی ئەمەی لا ئاسایی بێ کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک رەت بکاتەوە ، کەوایە با لاشی ئاسایی بێ کە یەکێتیش کاندیدی ئەوان بۆ سەرۆکی حکومەت و پلە باڵاکان رەت بکاتەوە . پێویستە سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەی لەبەرچاو بێ، ئەو شەرەی ئێستا لە بەردەمییەتی بە ئەمانەتەوە ئەنجامی بدات و ئایندەی نەوەکانی لە بەرچاو بگرێ ، چونکە ئێستا گەر ئەوشەرە سیاسیە نەکرێ لە ئایندەدا ھەر دەبێ بکرێ ، کەوایە دەبێ یەکێتی داخوازی قاعیدە و جەماوەرەکەی جێ بە جێ بکات و کۆتایی بە تاکرەویی لە ھەرێم بھێنێت .
كەمال جۆمانی لە ماوەی حوکمڕانیی نێچیرڤان بارزانییدا، هەرێمی کوردستانی عێڕاق توشی دەیان و سەدان قەیران بۆتەوە، بارزانیی حکومەت بەجێدەهێڵێت لەگەڵ دەیان قەیرانی چارەسەرنەکراو. بارزانیی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانیی، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا یەک کێشەی جدییان چارەسەرنەکردوە، بەڵام هۆکاری دەیان قەیرانی چارەسەرنەکراون. هەمو کێشەکانیش دەگێڕنەوە بۆ هاتنی ئاوارە و پەنابەری زۆر، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندیی و شەڕی داعش. کاتێک حەیدەر ئەل-عەبادیی حکومەتی لە نوری ئەل-مالیکیی وەرگرت، دۆخی سیاسیی، ئابوریی و عەسکەریی و ئەمنیی عێڕاق لە هەرێمی کوردستان خراپتر بو باشتر نەبو، بەڵام ئەل-عەبادیی توانی عێڕاقێکی شکستخواردوی دۆڕاو و داگیرکراو لەلایەن داعش، بگێڕێتەوە سەر خۆیی. توانی ملبداتە بەر زۆر لە کێشەکانی عێڕاق و عێڕاق لە شکستی تەواوەتیی رزگاربکات. ئەگەر ئەل-مالیکیی وەک سەرۆک وەزیران بمابایەوە، ئەگەری هەبو کێشەکانی عێڕاق لە ئێستادا سێ ئەوەندە بوان. ئێستا بارزانیی سەرۆکایەتیی حکومەت جێدەهێڵێت و تاڵەبانیی وەک جێگری مەسڕوڕ بارزانیی بەردەوام دەبێت. بەگوێرەی هەفتەنامەی وشەی سەر بە پارتیی، لە سێ ساڵی رابردودا تەنها لە زانکۆکانی کوردستان ٨٨،٥٨٥ خوێندکار دەرچونە. لەو ژمارەیە، تەنها ٩٤٦٠ دەرچو کاریان دۆزیوەتەوە. واتا نزیکەی ٨٠ هەزار تەنها دەرچوی بێکار لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا هەیە. قەیرانی بێکاریی یەکێکە لە قەیرانە گەورەکان. خۆشبەختیی ئێمە ئەوەیە هێشتا کۆمەڵگایەکمان هەیە خێزان هاوکاریی یەکتر دەکات، ئەگەرنا بێماڵ/هۆملێس لە کوردستان دەبوە دیاردەیەکی گەورە، رێژەی تاوان دەیان هێندە بەرزدەبوەوە، کێشە کۆمەڵایەتیی و ئەمنییەکان زۆر زیاتر دەبون. بارزانی و تاڵەبانی تەنها پاساو بۆ شکستەکانیان دەهێننەوە، وەک ئێمەش گلەیی لە دۆخی قەیراناویی دەکەن. تەنانەت مێرولەش حیسابی زستان دەکات و پاشەکەوت دەکات، کەچی بارزانیی و تاڵەبانیی بیریان نەبو حکومەت دەبێت پاشەکەوتێکی هەبێت بۆ رۆژی تەنگانە. بە هۆی ئاوارە و پەناهەندەکانەوە دۆخی کوردستان خراپ نەبو، بەڵکو ئاوارە و پەناهەندەکان خێر و بەرەکەت بون بۆ کوردستان بۆ راکێشانی فەندی نێودەوڵەتیی و عێڕاقیی، ئەمە جگە لەوەی زۆر لە دەوڵەمەندانی عێڕاق هاتنە کوردستان و بزنسیان دەستپێکرد و پارەی زۆر هاتە ناو بازاڕی کوردستان. شەڕی داعش دیسان وای کرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی هاوکاریی کوردستان بکات نەک شەڕەکە ببێتە هۆی دروستبونی قەیران. ئەوەی هەیە لە کوردستاندا قەیرانی ئیدارە و عەقڵە، قەیرانی دەوڵەتداریی و حکومڕانییە، قەیرانی گەندەڵییە. ئەوە دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و ئاوارە و پەنابەرەکان نەبو هەرێمی توشی قەیران کرد، ئەوە چەتەگەرایی ئابوریی و دارایی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی و پارتیی بو، ئەوە ساویلکەیی تاڵەبانیی بەرانبەر بە ریفۆرم و گەندەڵیی کەڵەکەبوی حوکمڕانیی ٢٠ ساڵی بارزانیی بو. ئێستا بارزانی و تاڵەبانی ئەو کابینەیە جێدەهێڵن، لەگەڵیشیدا حکومەتێکی قەرزدار و شکستخواردو لە هەمو بوارەکان، تەنها لە بواری گەندەڵیی نەبێت. ئەوەی جیی کارەساتترە، هەر ئەوە نییە کە لە ٢٨ ساڵی رابردودا رویداوە، ئەوەیە کە حکومەتەکەی مەسڕوڕ بارزانیی و قوباد تاڵەبانیی نەک بۆ ٢٨ ساڵی داهاتو پڕۆژەیان نییە، تەنانەت بۆ ٢٨ رۆژی یەکەمی حکومەتەکەشیان پڕۆژەیان نییە.
كامیار سابیر هەندێ گەنج و دۆست لە گۆڕان، دەپرسن، بۆچی شتێک لەسەر ئاڵتەرناتیڤی بەکانتۆنکردنی سلێمانیی، نانووسم؟ راستییەکەی کەم نووسەر وەکو من، بە وردیی و بە درێژیی، قسەی لەسەر ئەم باسە کردووە. ئەوسای لەسەر ئەم پرسەم دەنووسی، شەپۆلی تەخوینکردن لە لووتکەدا بوو. حەماسی دەوڵەتی کوردیی لەوپەڕی گەرموگوڕییدا بوو، زۆر تەنیاباڵ بووم، بەڵام من وەکو فیکری سیاسیی قسەی خۆم کردووە و ئێستاش لەجاران، مکوڕترم لەسەر ئەم پرسە. لە ئێستادا، بە باوەڕی من، دەبێ پشتی هەموو ئەو دەنگانە بگیرێت کە ئەم بانگەوازە دەکەن، بەڵام دەبێ زۆر بە حەذەرەوە، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسەدا بکرێت. هەرکەسێ ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدا نەبێت، دەبێت بە گومانێکی قووڵەوە، لێی بڕوانیت:- ١- بۆ ئەوەی نیشتمانێک لە بەشێکی کوردستانی عێراقدا دروست بکەیت، بۆ ئەوەی بناغەی دەوڵەتێک بە دروستیی و عەقڵانیی دابنرێت، دەبێ هەرێمی پارێزگاکانی کوردستان دروست بکەیت. ئەمە رێک وەستانەوەیە دژ بەم ئابوورییە چەتەگەرییەی کوردایەتیی و مافیاکانی دەوڵەتی کوردیی. هەرکەسێ ئەمە دەڵێ، دەبێ تەجاوزی ئەو ناسیۆنالیزمە نەژادیی و طائییفیەی کوردایەتیی کردبێ. دەبێ مەعدەنەکانی نیشتمانسازیی و قوڕوچڵپاوەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی، تێکەڵ نەکات. بە کورتییەکەی دەبێ" کوردایەتیی" تێپەڕاندبێت. ٢- هەرێمی سلێمانیی، هەڵەبجە، کەرکوک و دواتر هەولێر، یەعنی سنووردارکردنی دەسەڵاتی مافیاکانی کوردایەتیی و لێسەندنەوەی مەلەفی نەوت لە دەست مافیاکانی نەوت و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی کۆنترۆڵکردنی لەلایەن خەڵکەوە. ئەمە بەبێ هاوکاریی، حکومەتی عێراق، بەبێ رەزامەندی دەوڵەتی ئێران و ئەمێریکا، زۆر ئەستەمە. ناکرێ تۆ بە قیڕەقیڕەی نەژادیی و طائیفیی، حەماسی نەتەوەیی و کوردایەتییت هەڵسێت و رق و حیقد بەرامبەر شیعە، بەرامبەر عەرەب و بەرامبەر ئێران...تاد بڕێژیت و باسی بەهەرێمبوونیش بکەیت. ٣- ئەم مەلەفە قورسە، پێویستی بەوەیە، سەرلەبەر خورافییاتی نەژادیی و طائیفیی، مۆتیڤە پرۆکسییەکانی دەوڵەتی کوردیی بۆ تورکیا، بنێژیت و لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئیقلیمییەکان، لە باڵانسی هێز و جیۆگرافیای سیاسیی، هەروەها لە رۆڵی کاریگەری وزە و سامانە سروشتییەکان، تێبگەیت. هاوکات، ناکرێ ئەمە وەکو رەد فیعل بەرامبەر پارتیی بەکاربهێنرێت، بەڵکو وەکو ئاییندەی سیاسیی نیشتمان، بەرژەوەندیی گشتیی و چارەنووسی نەوەکانی ئاییندە، بە کامیل قوەتی فیکریی و سیاسییەوە، بەوپەڕی جورئەتی سیاسییەوە، بچیتە پشتی و کاری بۆ بکەیت( ئەمە ئیشی سیاسییەکانە) لە ٢٠٠٩، توێژینەوەیەکم لەسەر بەکانتۆنکردنی کەرکوک، زۆر بە درێژیی نووسیوە. ئەم سێ لینکەی خوارەوەش( لە رێی فەیسبووکەوە) دۆزییانمەوە،( سێ نووسین) دوو نووسینی کورت و نوسینێکی درێژی منن لەسەر بەهەرێمبوونی سلێمانیی وکەرکوک، لە ( لە ٢٠١٣ و ٢٠١٤ ) دا، نووسراون. بەهەرێمکردنی سلێمانیی، پێویستییەکی هەنووکەییە https://www.facebook.com/rebwar.b.chomani/posts/232978276866677 لە رووی مەبدەئییەوە، بەتەوایی هاوڕای ئەم کادیرەی پارتییم! https://www.facebook.com/…/a.538130986252…/901765509889239/… بە کانتۆنکردنی سلێمانیی: دیسێنترەڵایزی دەسەڵاتێکی نانیشتمانیی http://dengekan.info/%D8%A8%DB%95-%DA%A9%D8%A7%D9%86%D8%AA…/ ئەوەی سەرەوە نووسیینی دوو ساڵ لەمەوبەر بوو