مەحمود رەزا بزوتنەوەی گۆڕان جیا لە هەمو حیزبەکانی کوردستان و ناوچەکە، لە شەقامەوە دروست بو، نەک لە ژوری داخراوا. ئەوێ رۆژێ ناڕەزایەتی خەڵک لە دەسەڵات گەیشت بوە لوتکە. کاکە نەوەی رەوانشاد، کە تاکە سیاسیی کورد بو، پشت ئەستور بە تەجرەبەی دورودرێژی سیاسیی خۆی و بە زانستی سیاسەت، کاتی دروست بۆ کردە و جوڵەی گەورە، دیاری بکا، دەنگە ئازا و بوێرەکانی شەقامی لە چوارچێوەی بزوتنەوەی گۆڕانا کەناڵیزە کرد و کردی بە هێرێ کە تەرازوی هێزی پێ گۆڕی. هەرکەس وتاری: "دوای ئەم هەمو رەخنەیە ئینجا چی؟" رەوانشادی خوێندبێتەوە، ئەبێ بزانێ کە ئەو، گۆڕانی بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی سیستمی حوکمڕانی دروست کرد نەک بۆ پینەوپەڕۆکردنی ئەم رموزنەی ناونراوە "حوکمەت". رەوانشاد لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیا، روبەرێکی فراوانی بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە تەرخان کرد بو: "چۆن بتوانین چەک و پارە لە دەستی حیزبە حوکمڕانەکان دەر بهێنین؟" چونکە دوای چەن هەوڵێکی سیاسیی جیاواز لەگەڵ پ‌د‌ک و ینک، بە یەکجاری بۆی ساخ بوەوە کە ئەم دو حزبە ئامادە نین لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیا، رێگەی چاکسازیی نەک بنەڕەتی، بەڵکو رواڵەتی یش بگرنە بەر. ئەوەشی ئەزانی کە، هەتا چەک و پارەی خەڵکی هەرێم لە دەستی ئەم دو حیزبەیا قۆرخ کرابن، ناتوانرێ گۆڕین لە سیستمی حوکمڕانیا بکرێ. لەبەر ئەوە، ئەگەر مەگ بواری بدایە، قورسایی کاری سیاسیی خۆی ئەخستە بواری دەرهێنانی چەک و پارە لە دەسی پ‌د‌ک و ینک و ئەیکردن بە موڵکی خەڵک/ حوکمەتی خەڵک. پەروەردگار ئەوی لێ سەندینەوە و فریای هێنانەدی ئەو ئاواتەی خۆی و زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان نە کەوت. بەڵام ئەوەی ئێستا فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغا بە تەمایەتی و ئەوەی سێ پەرلەمانتاری: گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ، بەڕێزان: وشیار عەبدوڵڵا، ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین دەستیان داوەتێ، ئەشێ بە هەنگاوی یەکەمی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی پارە و چەک لە دەسی حزب لەقەڵەم بدرێ. هەموتان سەرکەوتو بن... دڵنیام زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان، بە دۆست و لایەنگرانی پارتی و یەکێتی یشەوە، چاوەڕێی هەڵاتنی رۆژێکی وان.
ئاری هەرسین لە وڵاتێكدا ڕێكەوتنی سیاسی لە نێوان نوخبەی سیاسی سەركردایەتی حیزبەكاندا دەكرێت. هەرچی خەڵكانی دەرەوەی ئەو نوخبەیەیە، مافی ڕادەڕبڕین و ڕەخنەیان هەیە، بەڵام هیچ لە ڕێكەوتنەكان ناگۆڕن. ئینسانی سیاسی عاقڵ خۆی بە بالۆرەی لاوە كی خەڵكی بێ دەسەڵات و بێ بڕیارەوە مەشغوڵ ناكات. بەڵكو زیادتر خەریكی جێبەجێكردنی بەند و ماددەكانی ڕێكەوتنەكان دەبێت و كات بە وەڵامدانەوەو خۆ شڵەژاندنەوە بە فیڕۆ نادات. فڵان كەسایەتی بزوتنەوەی گۆڕان یان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆمێنتێكی لەسەر ئێمە هەبێت زۆر لە مەسەلەكان ناگۆڕێت و دونیاش خراپ نابێت. حەتمەن ئەو كەسایەتیانە بۆیە ئەو ئەتوارانە دەنوێنن چونكە مەرامی خۆیان بۆ نەچۆتە سەر و توڕەن، ئێ قەیدی چیە، توڕەیی خەسڵەتێكی سادەو ساكاریئینسانیە. لە هەمان كات دا پێویستە ئێمە لەو حەقیقەتە تێبگەین، وەك چۆن لە ناو ڕیزەكانی حیزبی ئێمەدا كەسایەتی هەن كە لەوانەیە حەزیان بە بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت لەم كەبینە نوێیەدا، بە هەمان شێوە كەسایەتیش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەن كە حەزیان بەم ڕێكەوتنە نیە. بەڵام نە ئەو دەنگە ناڕەزاییانەی ناو ئێمە و نە ئەوانەشی ناو بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی تێكدانی ڕێكەوتنەكەی نێوانمانیان نیە. گرنگە لەو بنەمایە تێبگەین كە هاوپەیمانی نێوان ئێمەو بزوتنەوەی گۆڕان بە مانای تەسلیم بوون بە یەكتر نیە... بە مانای دەمكوتكردنی بۆچوونی ئازاد و ڕای جیاواز نیە. دەنگی جیاواز (لە چوارچێوەی مەنتیقی سیاسی) لە قازانجی پڕۆسەی دیموكراسیە لە كوردستان. بەڵام ئەگەر هات و ئەو دەنگانە چونە بابی تەشهیر و تەخوینەوە، ئەوا ئەوكات ئێمە قسەیەكی دیكەمان لەگەڵ ئەو تەخوینچی و تەشهیرچیانەدا دەبێت. ئەوكات پێیان دەڵێین: ئێوە كێشەتان لەگەڵ ئێمە دا نیە، بەڵكو كێشەتان لەگەڵ سەركردایەتی خۆتان هەیە. چونكە ئەگەر ئێمە خراپیش بین، ئەوا سەركردایەتی ئێوەیە كە دانی خێری بە ئێمەدا ناوەو ئامادەی بەشداریكردنی حوكمڕانیە لەگەڵمان لە هەرێمی كوردستان. بچن خۆتان لەگەڵ خۆتان ساغ بكەنەوە و، قومبەلەی كێشە ناوخۆییەكانتان بەڕوی ئێمەدا مەتەقێننەوە. بۆیە پێویستە ئەندامانی پارتی لە حاڵەتی وادا بە گوێی مامۆستا شوكری فەزلی بكەن و هیچیتر: گێرەشێوێنێ كە كای كۆنی بەبادا لەكنت چاكە هەر لێی خوڕی سەیری دەم و كاوێژی نەكەی با لێگەڕێین كاك مەسرور بارزانی سەرقاڵی ئەركە سەرەكیەكەی خۆی بێت، كە ئەویش بریتیە لە پێكهێنانی حكومەتی كابینەی نۆهەم. ئەو كابینەیەی كە خەڵكی كوردستان ماوەیەكی دوور و درێژە چاوەڕوانی پێكهێنانی دەكەن.
د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود له ئێستاوه بۆ ئاینده، رۆژی ١٠-٦-٢٠١٩ كه‌رنه‌فاڵی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رۆژێكی دیكه‌ی مێژوویی داده‌نرێ و له دیرۆكی خه‌باتی سیاسیی و شۆرشگێری نیشتیمانیدا شوێنێكی تایبه‌تی له رۆژانی سه‌روه‌ری نیشتیمانیدا ده‌بێت. رێوره‌سمی ئه‌و رۆژه مه‌زنه شارستانییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌دیدی ناوخۆ، به‌ڵكو له‌دید و بۆچوونی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌جوانترین نمایش و چالاكی سیاسیی و دبلۆماسی تازه‌ی كوردستانی ده‌خوێندرێته‌وه و كات و شوێنیشی له‌كات و ساتێكدایه، شوێن هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه و سات، ساتی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیییە و پرۆسه راسپاردنی گه‌لی كوردستانه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، یا به‌واتایه‌كی دی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێز نێچرڤان بارزانی وه‌ك دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم راسپارد. بۆیه تا ئه‌م رۆژه، گه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و بزاڤه نیشتیمانییه رزگاریخوازییه‌كه‌ی به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣٠ ی ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٨ پێویستیان به‌وه بووبێ به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و به‌گڕووتینێكی دیكه خۆیان رێكخه‌نه‌وه و وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێدا، وا خۆیان رێكخسته‌وه و به‌هێز و گڕوتێنێكی تر و به كاره‌كته‌ری كارا و شایه‌سته هاتنه‌وه نێوه‌نده سیاسیی و دبلۆماسییه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. له‌وه‌ش پێویست‌تر و گرنگتر له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه دیموكراتییه‌دا ئه‌وه‌بوو، ئه‌مانه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ده‌ستێكی ئه‌مینی ڕابه‌ر و سه‌رۆكێكی مێژوو كرده‌ی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی راده‌ستی سه‌رۆكێكی كارا و ئه‌كتیڤ و ناسراو به‌هێز بكرێت و پاڵپشت به‌شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی له‌دوای رابه‌ر و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا نێچیرڤان بارزانی ببێته دووه‌مین سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م جومگه هه‌ره هه‌ستیار و گرنگه‌ی كوردستان بگرێته ده‌ست. كارا كردنه‌وه و ئه‌كتیڤكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بوونی سه‌رۆك نێجیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی، هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌میی به‌ربژێربوونی به پیرۆبایی كردنی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ج به بروسكه یا نامه یا په‌یوه‌ندییه ته‌لۆفۆنییه‌كان ئه‌و متمامه نێو خۆیی و ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی ده‌سته به‌ر كرد و ئاماده‌بووان و به‌شدار بووانی رۆژی رێوره‌سمه‌كه و نێو هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵاش وێرای باوه‌ر پێهێنان به‌پرسێك كه ناوی پرسی كورده، متمانه‌بوون و پشتیوانی زیاتریان بۆ پرسه‌كه و بۆ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر كرد . وتاره‌كانی ئه‌و رۆژه جگه له‌وه‌ی له ئاست و بیرورای جیا دابوون، هیچیان له‌و راستییه نه‌گۆڕی كه گه‌لی كورد له‌كوردستان خاوه‌ن پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازی دیموكرات دۆستی ئاشتی پارێزی ئاشق به ئاوه‌دانی و پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی دیموكراتییانه‌ی فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یی بیروباوه‌ڕ جیاوازه و ئه‌و كلتور و كه‌ڵچه‌ره‌شی له قوتابخانه و رێبازی شۆرشگێڕی مسته‌فا بارزانی باوك وه‌ك رێباز و په‌یڕه‌و بۆ ماوه‌ته‌وه و وا رۆڵه‌كانی مسته‌فا بارزانی، به په‌روه‌رده و رێنمایی و پشتیوانی و پشگیری و حیكمه‌ت و ژیری سه‌رۆك بارزانی رابه‌ر درێژه به‌و كاروانه ده‌ده‌ن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌ش له قۆناغی تازه به چه‌مك و تێگه‌یشتنی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی میكانیزمیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی و دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه ژیانی سه‌رفرانه و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوڵاتیی بوون له‌نێو نیشتیمان و له‌سه‌ر خاك و له نێو كایه‌ی جیۆسیاسیه‌كی كوردستانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا. له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌م كه‌نه‌فاڵ و رێوه‌رسمه چه‌نده نیمایش و چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی سیاسی و دبلۆماسیی و ئیداری و په‌رله‌مانی بوو، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قه‌درزانی میوان و مرۆڤ دۆستی ئه‌وه‌شی به‌روونی گه‌یاند ویست و ئیراده‌ی تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر زوڵم وسته‌می نێوخۆ و ده‌ره‌كی و ئیقلیمی. هه‌روا ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه سیاسییه دبلۆماسییه مه‌زنه، خۆرێكخستنه‌وه و نوێبوونه‌وه بوو، به‌بوونی پیاوه شیاو و كارا و ئه‌كتیف و لێوه‌شاوه‌كان هه‌ردوو سەرکردە( نێچیرڤان بارزانی، مه‌سرور بارزانی ) بۆ شوێنه شیاو و جومگه هه‌ره‌باڵاو هه‌ستیاره‌كان بۆ( سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) . ئا. ئه‌مه‌یه، موژده‌ی ئاسۆی سیاسیی، نهێنی مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونی پرسه‌كه به پیرۆزی. له‌م هاوكێشه هاوته‌ریبه‌دا (بوونی پیاوی شیاو و كارا و ئه‌كتیف له‌نێو پرسێكی پیرۆزی نه‌گۆڕدا) گه‌یشتن به ئامانج بۆ كوردستانێكی به‌هێز له هیچ كات و قۆناغێكدا سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.
مەلا فرمان رەخنەو ئازادی رادەربڕین، بەدەنگەوەچونی کێشەکانی خەڵک‌و خۆ بەخاوەنزانین‌و بون بەمحامی خەڵک، رەخنەگرتن‌و لێپرسینەوە لەدەسەڵاتی جیبەجێکردن لەئەرک‌و پرەنسیپە لەپیشینەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەنن. لە یەکێک لە بریار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن هاتوە ( گۆڕان کە بەشداری حکومەت دەکات، میدیاکەی لەگەڵ خۆی نابات). بەتایبەتی لەم کابینەیە هێشتا نازاندرێت ئایا گۆڕان بەشدارە لە دەسەڵات یان موچەخۆرە لەو کابینەیە. لە هەموو حێ‌ڵەتێکدا دەبێت راسپاردە و بریاری کۆنفرانس وەک خۆی جێبەجێ بکرێت " نابێت گۆڕان لەگەڵ خۆیدا میدیاکەشی بەرێتە دەسەڵاتەوە". پێویستە خانەی راپەڕاندن و جڤاتەکان بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک وەک خۆی جێبەجێی بکەن. دو ٢ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند کەیسێکی باشیان وروژاندوە، لەوانە: پەرلەمانتار کاوە محمد: بە فەرمی داوا لە بەڕێز عادل عبدالمهدی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی دەکات کە داوا لە حکومەتی هەرێم ( بە تایبەتی بە ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی )، و نجم‌الدین کریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک کە ناوەڕۆکی هەریەک لەم رێکەوتنانە ئاشکرا بکەن: رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوە. ئەم نەک هەر پرسێکی دارایی و قوتی خەڵکە بەڵکە پرسێکی نیشتمانیە. لەگەڵ وڵاتێک ئیمزا کراوە کە سەرۆکەکەی سەرۆکی ئەملا بە سەرۆکی عەشیرەت دەزانێ. رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشووی کەرکوک (نەجمەدین کەریم) سەبارەت بە شایستەی پترۆدۆلاری کەرکوک کە لەساڵی (٢٠١٥) دا ئیمزاکرا. پەرلەمانتاری ناوبراو لەفەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ناوەرۆکی ئەم هەنگاو و داواکارییە و هۆکارەکانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستەڕوو. پەرلەمانتار وشیار عبادللە بەڕێزی بە هاوکاری و هەماهەنگی چەند پەرلەمانتارێکی دی دەیەوێت پێداگری بکات لە : بە مەبەستی بەدواداچون بۆ پرسی نەوتی هەرێم سەردانی دادگای فیدرالی عێراق دەکەن و لیکۆڵینەوە لە سکاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق دەکەن لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم. بەڕێزی پیداگری دەکات و دەڵێت " دەبێت داهاتی نەوتی هەرێم بە یاسا چارەسەر بکرێت و لە ٤چێوەی سامانی عێراقدا لە خزمەتی دانیشتوانی کوردستان بێت، نەک لە دەستی نا ئەمیندا بێت و بخرێتە خزمەتی دەستە و گروپ و بە تاڵان ببرێت. ئەمەی ئەم دو بەڕێزە قسەیان لەسەر کردوە و بەدواداچونی بۆ دەکەن، ویستی ناخی هەمو هەڵسوڕا و گۆڕانخوازێکە چونکە دەقاودەق ئەرکی خۆیان نەک هەر وەک پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن جێبەجێ دەکەن بەڵکە ئەرکی وەفای خۆشیان وەک محامی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەکەن . ئەم هەنگاوانە نەک هەر جێی رێز و تەقدیرە بەڵکە دەبێت هەمومان پشتیوانیان بین. نمونەتان زۆر. لە بری خۆسەغڵەتکردن، دەبو کادرەکانی پارتی و پەرلەمانتارەکانیان پشتیوانبونایا. ئەمە کارێکی یاساییە و بەندە بە پرسی نیشتمان و قوتی خەڵکەوە، رون و ئاشکرایە. بۆیە ناکرێ و نابێت و ناگونجێ ئەم کارەش وەک فشە و بیری نەتەوەیی ساختە و درۆ بەخەڵک بفرۆشرێتەوە.
عەلی کەریمی ئیتر ئەوە، هەر ئەوە بوو ساڵێک پێش هاوارمان کرد و بەگووتن و نووسین بە هەموو دنیامان راگەیاند و لە نیازی شومی دەسەڵاتی بنەماڵە ئاگادار کرانەوە. رێک هەروا دەرچوو، ئیتر پارتی و بارزانی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی کوردیان لە هەرێم خستە ژێر چۆکی خۆیان. گووتمان مەسعود لە واز هێنانی راست ناکا، نێچیر دەکاتە سەرۆکی هەرێم بۆ بیدەنگ کردن و بە رەواڵەت راگرتنی خاتری برازا و زاوا. کوڕە نازدار و خۆشەویستەکەی دەکاتە سەرۆک وەزیرانێکی خاوەن دەسەڵات و ئەوجار خۆشی لەهەموان باڵاتر دەبێتە مەرجەع و یان بە قەولی ئەو "نوخبانەی" حیزبی و میدیایی کە زۆریان حەز لە ماستاوی خەستە و چاویان بڕیوەتە خوانی دابەشکردنی پۆست و ئیمتیازەکان، شەهنشا! ئەوان ئەوەی دەکەن کە بۆیان دەلوێ و پێموایە بە کردەوەش زۆربەی دەسەڵاتی ئەم جیهانە پێشیان بەر بدرێ هەتا دیکتاتۆرییەت ناوەستن. کەوابوو ئەوان شتێکی زۆر سەیر و عەجایبیان نەکردووە. حیزبەکانی کوردستان بە هەموویانەوە ئەو مەجالەیان رەخساند کە دەسەڵات لە سەرۆکایەتییەوە نەبووە پەرلمانی هیچ، ئەولاتریش بەرەو تەواو بنەماڵەیی و خستنە ژێر چۆکی هەر هەموو دەسەڵات و موئەسساتەکان چوو! لە هەموو جیهان وا باوە مرۆڤی سیاسی و دەوڵەتی، زۆر وەعد دەدن و زۆرجاران دڕۆ دەکەن، دواتریش کە وەڕاست نەگەڕا وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و هیچ بە لایانەوە شەرم نییە کە چەند رۆژ پێش چی‌یان گووت و وەعدی چی‌یان دا. لە نیوچە دەوڵەتمەدارانی کاڵ و خۆش خەون و خەیاڵی ئەمڕۆ و شۆڕشگێر و یاخی و خۆشەویستی ناوخەڵک و هەڵسوراوانی تاقە ئۆپۆزیسۆنی جێی هیوا و ئومێدی خەڵکی دۆینێی گۆڕان، چەند رۆژیکە بە هیوای بوون بە پیاوی دەوڵەت قسە و ئامۆژگاری سەیر و عەجایب دەبیسم. شک و گومان لای کەس نییە منیش وەک ئێوە ئارەزووی چاکسازی و حکومەتێکی پاک و بێگەردم بۆ هەرێمەکەمان هەیە. ئەمڕۆژانە زۆر شت نووسراوە و زۆرتان رەخنە لێ گیراوە و لێرەدا دووپاتیان ناکەمەوە، بەس بەڕاستی حەزم کرد بزانم ئەو هەموو خۆشباوەڕی بە بنەماڵە و دەسەڵاتێک کە تا سەر ئێسقان دەستیان بە خۆێنی هاووڵاتی و دەنگی ئازاد سورە و دەیان و سەدان جار تاقی کراونەوە و دەرکەوت ئەوان جیا لە مەسلەحەتی بنەماڵە هیچی تریان مەبەست نییە و تی ناگەن، لە کوێ‌را هاتووە؟! کاکی هەڵسوڕاو! هاووڵاتی مافی خۆیەتی ئەویش وەک تۆ هیوادار و باوەڕی بەو چاکسازییە بێ رۆژانە لەسەر پەیج و سایتەکان وەعدی دەدەن. باشە بۆ ناکرێ ئەوەی تۆ دەیزانی و بە دڵنیایی دەفەرمووی بۆیە بەشداری حکومەت دەکەین بۆ حکومەتێکی ساڵم و دوور لە گەندەڵی، بە بێ فێل و سادەقانە بە خەڵکی بڵێن و ئەوانیش با وەک ئێوە بە مێشکێکی ئارامەوە چاوەڕی بن و بچن بەرەوپیری حکومەتێکی پڕ لە عەدالەت و پاک و خاوێن. ئەدی گەر تۆ دەیان فایلی گەندەڵی ئەوانەت ئامادە کردوە تکایە بەم خەڵکە بڵێن بەو هەموو فایلەوە چۆن متمانەتان کردووە؟ دەفەرموون دوا رۆژهەموو راستییەکان ئاشکرا دەبێ! دەفەرموون: داوای یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی و وەزیری دارایی و بەرپرسی سندوقی داهاتی نەوتمان كردوە." خەڵک چۆن باوەر بکا بەو هەمووە ئەزموونە خراپ و مافیاییە، ئەم داوایەتان بۆ جێبەجێ دەکەن؟! مادام داواکارییە ئەوە هیچ، ئەرێ توخوا تۆ گۆڕی ئەم رەوانشادە بۆ چاکسازییە یان بۆ پۆست و پاروو چەورەکانە؟! دیسان دەفەرموون: بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت مانای بێدەنگی پەرلەمانتارەكانمان نییە لەگەندەڵی و كاری نایاسایی و بەفیڕۆدانی دارایی گشتی، خۆ جارێ هیچ نەبووە و حکومەتەکەش پێک نەهاتووە بێدەنگن هیچ، بە شەرمەوە دەست هەڵدەبڕن هیچ، بە بەرچاوتانەوە لە هۆلی سەعد عەبدوڵا ئەو نمایشە مەسخەرە و مناڵانە بۆ سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم لە پێش چاوتان روو دەدا کەچی کز و مات و ییدەنگن و تەنانەت مارشی نەتەوەیی بۆ راگرتنی دڵی تورکەکان لێنەدرا و دژی پرۆتۆکۆڵی پەرلمان بوو هیچتان نەگووت!؟ دەفەرموون: هەڵە تێگەیشتوون و ئایەندەش ئەمە رووندەکاتەوە! هاورێیان و دۆستانی جێی هیوا و ئومێدی دۆینێم، سادە و خۆشباوەڕەکانی خۆشەویستی ئەمڕۆ، زۆر بەداخەوە من و زۆری وەک منیش هیچ باوەڕمان بەم قسانە نەماوە و متمانە بە شتێک ناکەین کە چەندین جار ئەزموون کراوە و خەتایەکی گەورەیە دیسان ئەزموون بکرێتەوە. من دڵنیام هیچی لەوانەی تۆ راست دەرناچێ و خۆمی بۆ فریو نادەم بەس نازانم دوارۆژ چی بە تۆ بڵێم و چت لێبکەم کە تەمەنێکی تری ئەم خەڵکەت بە خۆشباوەری و یان تەماحی خۆت بە فیڕۆ دا، جا کە چەرمەکە ئاو بردی چیت پێ بڵێم!؟
پەری مامەسێنی لەمانگی ئایاری ئەم ساڵدا شەپۆلێکی سوتاندنیی بەرهەمی جوتیاران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم و عیراقی گرتەوە، بەتایبەت جێناکۆکان کە تاوەکو ئیستا بەهەزاران دۆنم پوش و پاوەن و بەرهەمی جوتیاران سوتێنراون. کە ئەمەش وای کردووە جوتیاران بەردوام پارێزگاری لەبەرهەمەکانیان بکەن تا ڕوبەڕوی ئەم شەپۆل لەسوتاندن بوەستنەوە. بەپێی ئامارە فەرمیەکان لەحەوت پارێزگا نزیکەی ( ٢٧٢ ) ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەعێراق تومارکراون، وەزیاتر لە ( ٤٠ )هەزار دۆنم دەغڵودان سوتاون، لەسەرەتادا ئەم حاڵەتە لەچەند ناوچەیەکی جێناکۆک ڕوویدا، وەکو (سەرگەڕان و پردێ و دووبز و مخمور هتد. بەڵام دواتر زوربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، هەرچەند خەڵکی ناوچەکە بەگشتی پێیان وابوو کەدەستی داعشە، یان دەستی عەرەبە هاوردەکانی لەپشتە کە دەیەها ساڵە لەسەرئەم ناوچانە کێشە و ململانێ هەیە، وە هەروەها حکومەتی عێراق هۆکاری سووتانی داغڵودانەکانی جوتیارانی بەهۆکاری سروشتی لەقەڵەمدا، بەڵام دووربارەبوونەوی سوتاندنی دەغڵودانەکان هۆکاری سروشتیەکانی خستەژیر پرسیارەوە، چونکە لەحاڵەتێکەوە بووە بەدیاردە، بەپێی ئامارەکان لەمانگی ئایاردا، لەم ساڵدا لە ٢٠١٨. ٢٠١٩ دا زیاتر لە( ١٠ )هەزار دۆنم دانەوێڵە لەعێراق لە ( ٥ )شوێنی جیاواز لەناوچە کوردنیشنەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سوتێنراون. ٭ لەکوتایدا دەپرسین، ئایا کێ بەپرسیارە لەسوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران ؟ ٭ ئایا کێ پشتگیری ئەم پیلانە سوتێنەرانەیە؟ ٭ جوتیاران پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان پێ نەدراوە، ئایە بۆ ئەمساڵ کێ قەرەبویان دەکاتەوە ؟ وولامی ئەو پرسیارانە لای حکومەتی مەرکەزو حکومەتی ھەریمە.
هیوا سەید سەلیم لە كاتێكدا جیهان لە سایەی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و سیستەمی گلۆباڵدا نەك هەر بیری عەشایری و داب و نەریتی خێڵ جێدەهێڵێت، بگرە سنووری دەوڵەتان تێدەپەڕێنێت و جیهان دەكاتە گوندێكی بچووك. كەچی تازە بە تازە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان عەقلیەتی خیل و بنەماڵە زیندوو دەكاتەوە، بۆ سەرۆك عەشیرەتەكان دیوەخانانە دەبەشێتەوە، بۆ عەشیرەتەكان فیستیڤالی ساڵانە سازدەكات، دیوەخان و سوڵحی عەشایری دەبێتە ئەلتەرناتیڤی دادگاكان، كوڕی سەرۆك عەشیرەتەكان لە پێشەنگی هەموو ئەوانە دەبن كە حزب كاندیدیان دەكات تا بگەنە پەرلەمانی كوردستان، هەر بۆیەشە دەبینین كە لەم خولەی ئەمجارەدا پەرلەمان كراوەتە دیوەخانی عەشیرەتەكان. حزبە دەسەلاتەكان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی عەشیرەتەكان پشت دەكەنە بیروباوەڕی خۆیان و بۆ عەقڵی خێڵەكی دەگەڕێنەوە، ئەمەش وادەكات لە هەرمی كوردستان دەستی خێڵ زیاتر ئاوەڵابێت، وە لە نێو هەموو دیاردە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان تەنانەت لە دەزگا ئەمنی و سەربازیەكانیشدا خێڵ بڕیاری چارەنوسازدەدات. لە هەرێمی كوردستاندا دیاردەیەكی زۆر مەترسی بریتە لەوەی كە عەشیرەتەكان چەك بەدەستن، هەروەها خاوەنی جۆرەها چەكی سووك و قورسن ئەمەشیان بەڕوونی لە نمایشی فیستیڤاڵی عەشیرەتەكانیان دەبینرێت كە چۆن خۆیان بەو چەكانە بادەدەن، هەر بۆیەشە ئەو دیاردەیە لە كاتی سەرهەڵدانی كێشەكان وەك دیاردەیەكی یەكجار مەترسی دەردەكەوێت و لە بچووكترین كێشەدا چەك بڕیاردەدات. ئەوەی لەو چەند رۆژەدا لە دەڤەری ئاكرێ لە نێوان دوو عەشیرەتدا ڕوویدا، فیستیڤالی خێڵ نەبوو وە ڕەمبازی و كێبڕكێ سوارچاكانی خێل نەبوو، بگرە سەرهەڵدانەوەی ناكۆكی نێوان دوو عەشیرەت بوو، كە جلەویان لە دەستی دەسەلاتی یاسا نەماوە، بگرە خێڵ لەوێ بڕیار دەدات. ئەم جۆرە كێشانە كە زادەی دیاردەی عەشایرین، ناوناوە لەچەندین ناوچەی دیكەی هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەدەن، زۆر جاریش قوربانی گیانی لێدەكەوێتەوە تا وای لێدێت كۆنتڕۆل كردنیشی ئاسان نەبێت، بۆیە بۆ رێگری لەو كێشانە دەبێت حزبەكان واز لە پشتیوانیكردنی بیر عەشایری بێن و لە پێناو بەرژەوەندیەكانیان چیتر دەستی عەشیرەتەكان ئاوەڵانەكەن، لە هەمووشی گرنگتر دانانی سونورێكە بۆ دیاردەی چەكداری و بە یاسایكردنی ئەو دیاردەیە. دواجار دەڵێین لە سایەی هەر دەسەڵاتێكدا ئەگەر یاسا سەروەر نەبوو، جلەو بۆ عەشیرەت و دیوەخان شلكرا، ئەم جۆرە پاشاگەردانیەی لێ دەكەوێتەوە كە وەك ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا بوونی هەیە.
شەپۆل عەلی عەسكەری هەموو جارێ لایەنە سیاسێکان و هەندێ لە لایەنگرانیان شکستی لایەنەکایان لە سەر شەماعەی لایەنی تر هەڵئەواسن، هەر بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شکست لە دوای شکست بە دەست دەهێنن لە هەموو بوارەکاندا، ئەمڕۆ پارتی نەک چوار سەرۆکایەتێکەی کۆنترۆڵکردوە بەڵکو هەموو دەسەڵاتەکان لای خۆی کۆکردۆتەوە کەواتە ئەوان: - سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی،سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری،ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش،ناوخۆ، جگە لە وەزارەتەکانی دیکە بە مانایەکی تر هەموو فایلەکان لای خۆیانە هەر لە بڕیاری سیاسی ،جێبەجێکار ،دادوەری ، ئاسایش و ئابووری و خزمەتگوزارێکان ئەی ئێوە چیتان لایە…؟ ئێوەی قەتیزماو لە سلێمانی وەک مارێکی سڕبوو هەر چوار وەرزی ساڵی زستانێکی سارد پڕ سەهۆڵ وبەستەڵەک، بەدەست کۆمەڵێ قیادەی برسی شکست‌و بێجارە لە لایەکی تربەدەست نەوەی بەرپرسە یەکەمەکان کە کۆمەڵێ هەرزەکاری بێ ئەزموونی مەغرورو خاوەن پارە ودەسەڵاتێکی ڕەها گەمارۆدراو بە کۆمەڵێ هەلپەرستو مووشەخۆری ماستاو چی وبەرهەمەکانتان تەنها کەسانێکی کۆیلە کاریان تەنها سووکایەتی وجنێودان بەوانەی کە ئامۆژگاری وڕەخنەتان لێ دەگرێ بۆ ئەوەی خۆتان چاک بکەن و بێنەوە هۆش خۆتان. ئەمە ئەوپەڕێ شکستە ئەوی کە ماوتانە تەنها دەمە لە ڕێگای دەزگای ڕاگەیەندنە شکستوخواردۆکەتانە ئەویش کورد ووتەنی ''دەمە چیت لێ کەمە''. فەترەیک بوو بە پارتیتان دەگوت حیزبی بنەماڵە و دەربەگ ودواکەوتو کەچی ئەو حیزبە دەرەبەگە گۆڕانکاری لە خۆیدا دەکات وتوانی هەم ئێوە و بەشێکی باش لە بەناو نوخبەکان بکڕێ و کار بۆ سەرکەوتنی بکەن، ئەمە شتێکم وەبیر ئەهێنێتەوە جارێک لە لەندەن لە ماڵی لەتیف رشید ئاوەڵ زاوای خوالێخۆشبوسکرتێری گشتی یەکێتی بە مام جەلال ووتم ئێوە کارتان بۆ دروستکردنی سەرکردەی نوێتان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بدەن بە حیزبەکە کەچی بەداخەوە بەهەڵە لە پرسارەکەم تێگەیشت زۆر پێی ناخۆش بوو هەر چەندە مەبەستی خۆمم بۆم ڕوونکردەوە بەڵام وادیاربوو هەر قەناعەتی نەکرد،ئەوکات من خەمی ئەمڕۆم بوو چونکە دەمزانی لە دوای ئەو پاشماوەکەی ناڵێم هەمووی بەڵام ئەوانی بە مەکتەب سیاسی ناسراون دڵنیابووم کە ناتوانن بەردوامی بە یەکێتی بدەن. وە کە گۆڕان دروست بو هەمان پرسایرم لە خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروان کرد ئەویش دەمزانی کە پرسایرەکەی پێ ناخۆش بوو بەڵام ئەمیان وەڵامێکی دیپلۆماسی دامەوە و ووتی کەس ئەم پرسیارەی لێنەکردووم بیری لێدەکەینەوە. بەڵام نە ئەمیان بیری لێکردەوە ونە ئەویان بۆیە ئەوڕۆ دەبینین هەردوو حیزب چیان لێبەسەر هاتووە! حیزب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ گومان بە کوردستانەوە حیزبی خودی سەرکردەیە بە خۆیەوە دەستپێدەکات و لە خۆشیا دەکوژێتەوە،یا دەبێتە حیزبی بنەماڵە و ئیدی نەوەکانیان جێگرەوەیان دەبن.لەم خاڵەیاندا بنەماڵەی بارزانی لەوانیتر سەرکەوتوترن لە بەر ئەوەی ئەوان بنەماڵەکەیان دابەش کردوە بەشێوەیەک هەموو بوارەکان بگرنەوە هەمووش یەک قاعدە دەزانن ئەویش کەس لەمان گەورەتر نیە وهەموو کەسێک بۆئەوە دروست بوون تەنها بۆ خزمەتکاری و لە ژێر فەرمانیان دەبن وەک دەیبینین، بەڵام یەکێتی و گۆڕان و لایەنکانی تر کەم ئەزموون ترن لەم بوارەدا بە هۆی ئەوەی نەوی دووەم زووتر جۆشنەدراون یا ئامادەنەکراون بۆ ئەم مەبەستە! ئەگەر ئەحزابی سلێمانی بیانەوێ گۆڕانکاری لە مەترسی دەسەڵاتی ڕەهای پارتی بپارێزن ئەوا دەبێ بیر لە چوونە ناو حکومەت وەلانێن و هەموویان وەک یەک کوتلەی ئۆپۆسیزێۆن یەکبگرن و لە ئێستاوە خۆیان ئامادە بکەی بۆ هەڵبژاردنی ئایندە، من ناڵێم پارتی باشترە نە خێر بەڵام ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانی سەرۆکەکەیانەوە بەڵام ئێوە لە بری سەکردەیەک پەنجا تان هەیە و کەس گوێ لە کەس ناگرێ هەر چەندە خۆتان بە شۆڕشگێڕتر ئەزانی و بە مۆدرێن و سۆسیال دیموکرات یا خۆت بە هەڵگری بەیداخی گۆڕانکاری یا …..هتد. ناکرێ بەم شێوەیە دژایەتی یەکتر بکەن وهەوڵی فەوتان ونەمانی یەکتر بدەن لە بری ئەوەی بە خۆتانا بچنەوە وە دەبێ لەوەش تێبگەن تا هەڵگری ئەم جۆرە رەفتار و کردارە بن گەرەنتی ئەوەتان دەکەم کە هەڵبژاردنەکانی ئایندە زیاتر کورسی پەرلەمان لە دەست ئەدەن. بۆ ئێوەی بێ ئاگا لە دونیای سیاسەت دەبێ ئەوە تێبگەن کە گەیشتن بە لووتکە پێویستی بە کارزمە و هەڵوێست و هەوڵدان و تێگەیشتن و پێشبینی هەیە ولە هەمان کاتدا پێویستی بە کەسانێکە خاوەن جورئەتی بڕایاری ڕاست و دروستی سیاسی هەیە ، پێویستی بە سەرکردەیەکە کە لێکدانەوەی هەبێ بۆ ئەگەرەکان وگوێ لە هەڤاڵەکانی وخەڵکانی پسپۆربگرێ و تەنها ڕای خۆی فەرز نەکاتو دەبێ هەمیشە پەیام و پلانی هەبێ ، بەداخوە ئێوە ئاستی بیرکردنەوەتان زۆر تەسک بۆتەوە و هەموو ئومێد و ئاواتان بۆتە کۆکردنەوەی زۆرترین سفری بەدەم ژمارەکانتان وبۆیە پارتی بۆ مانەوەی خۆی لە لوتکە زۆر هاوکاری کردون بۆ ئەوەی بەبەردەوامی لە شکستابن کەچی ئێوە بێ ئاگا و کاڵ فام و بێ پلان. ئەحزابەکانی سلێمانی بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێ لەم گێژەڵوکە سیاسیە کە خۆتان تیا نقوم کردوە دەبێ دەست بکەن بە چاکسازیەکی بنە ڕەتی لە ناوەوە ولە دەرەوەی حیزبەکانتان ، بە شێوەیەکی واقعی هەوڵی بەرەنگاری کێشەکان ببنەوە و لە بوع بوعی ترس لە پارتی ودەرچوون لە سلێمانی نەجاتان بێ و ڕووبکەنە (هەولێر)ی پایتەخت ئەمە ئەگەر بتانەوێ هەنگاو بنێنێن بەرو دەسەڵات وەرگرتن نەک وەک پاشکۆی بمێنەوە، بۆ ئەوەی لوتکە نە گۆڕبەوە بە کورسی جارێکی تر. بۆیە پارتی ئەمجارەش گۆڵی خۆی کرد ئەوان بە دەسەڵاتی ڕەها و ئێوەش هـــــــــــیچ بە دەستەوە…..!
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌م به نوسینی ئه‌م وتاره به ڕێكه‌وت رۆژنامه‌ی كوردستانی سه‌رده‌می كۆماره له دار دراوه‌كه‌ی مهابادم له به‌ر ده‌ست بوو ، له 2ی مارسی 1946 و له لاپه‌ڕه 4 له ژێر ناوی "ئه‌خباری نێو خۆمان " باسی گه‌یشتنی مه‌لامسته‌فاو بارزانیه‌كانی هاوڕێی به مهاباد ده‌كات ، كه سێ رۆژ پێشتر گه‌یشتون ، ته‌نانه‌ت له هه‌واڵه‌كه‌دا باسی سه‌عاتی گه‌یشتنه‌كه‌ش كراوه " ساتی 5ی پاش نیوه‌ڕۆ واردی مهاباد بوون " باسی پێشوازی گه‌رمی حزبی دیموكرات و دواتر پێشه‌واله‌وان ده‌كات ، له باره‌ی بارزانیه‌وه ده‌نوسێ " پیاوێكی سیاسی و زه‌عیمێكی كوردی بارزانه " هه‌روه‌ها ده‌ڵێ " زانا‌و تێگه‌یشتوه موته‌مه‌دن و نیشتمانپه‌رسته "له ژماره‌كانی تریشدا باسی سه‌ردانی بارزانی بۆ شوێنه‌كانی مهابادو سه‌ربازگه‌كان ده‌كات ، له ژماره 31له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا هاشم خه‌لیل زاده له سه‌ر مه‌لامسته‌فا وه‌ڵامێكی توندی رۆژنامه‌وانێكی تورك ده‌داته‌وه . ئه‌م بیر خستنه‌وه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌یه بڵێم هه‌میشه بارزانیه‌كان به چاوی رێزه‌وه له هه‌ر چوار پارچه ی كوردستانسه‌یریان كراوه ، كێشه له خه‌ڵكا نیه ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ جیاوازیش هه‌بووبێت ، كێشه‌كه له بارزانیه‌كاندایه به تایبه‌ت قسه‌ی ئێستای منله سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ته ، دوو ئامۆزاكه ، ئاخۆ چۆن وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، چۆن برینه‌كان ساڕێژده‌كه‌ن ، چۆن ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دابین ده‌كه‌ن ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌وان ده‌بنه سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌موو كوردستانی باشور یان سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی پارته‌كه‌ی خۆیان و یه‌ك ناوچه ، ئه‌وان ده‌توانن هه‌مان ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی خه‌ڵكی مهاباد زندوو بكه‌نه‌وه له سلێمانی وگه‌رمیان و كه‌ركوك و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌كانی تر ، یان هه‌ردریًژه به‌و نادادیه ده‌درێت و بیانوه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌بێت كه سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه لای ئه‌وان نیه . دادگه‌ری و به یه‌ك چاوڕوانینه خه‌ڵك و ناوچه‌كان ئه‌ركی ئاكاری دوو ئامۆزاكه‌یه ، ناكرێت بودجه‌ی قه‌زایه‌كی بادینان له بودجه‌ی قه‌زایه‌كی سلێمانی زیاتر بێت ، ناكرێت سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت چاویان به‌س پارتیه‌كان و له ناو پارتیه‌كانیشدا ئه‌وانه‌ی له به‌ر دڵانن ببینن و ئاگاداری ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئه‌وانی تر نه‌بن ، زه‌وی و پاره بۆ پارتیه‌كان هه‌بێت ، بۆ عه‌ره‌ب و فڵان و فیسار هه‌بێت ، بۆ ئه‌وانی حزبه‌كانی دیكه نا ، ناكرێت جیاوازی له نێوان هاونیشتمانیه‌كاندا بكرێت كه ئێستا به به‌ربادی هه‌یه ، ناكرێت دوو ئامۆزا هه‌ر له خه‌می ئه‌وانه‌دا بن كه ماستاویان بۆ ده‌كه‌ن و پیایاندا هه‌ڵده‌ڵێن و پشت بكه‌نه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان لێده‌گرن و ده‌یانگرێنن ، دۆست ئه‌وه‌یه بیانگرێنێ نه‌ك ئه‌وه‌ی ماستاویان بۆ ده‌كات . هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت زۆر برین و كه‌لێن و كێشه هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ن ، ده‌بێت جۆنلۆكانه بیر له لێبورده‌یی بكه‌نه‌وه ، ده‌بێت وه‌ك دهۆك سه‌یری سلێمانی بكه‌ن ، وه‌ك زاخۆ سه‌یری چه‌مچه‌ماڵ ، وه‌ك بارزان سه‌یری رزگاری ، ئه‌ركی ئه‌وانه ئارامی وئاسایش بۆ هه‌موو لایه‌ك دابین بكه‌ن به‌وانه‌شه‌وه كه ره‌خنه‌یان لێده‌گرن ، به‌وانه‌شه‌وه كه له گه‌ڵ ئه‌وان نین ، ئه‌ركی ئه‌وانه‌ژیانی هاونیشتمانیه‌كان بپارێزن ، داوای بوردن له دایكی جگه‌ر سوتاوه‌كان بكه‌ن ، ئه‌ركی ئه‌وانه ته‌مبێی جنێو فرۆشه‌كانی نێو حزبه‌كه‌یان بكه‌ن ، تاخه‌ڵكی تر ناچاری توند و تیژی وه‌ڵام دانه‌وه نه‌بێت ، ئه‌ركی ئه‌وانه خه‌باتی ناتوندو تیژی په‌ره پێبده‌ن ، له سه‌ر خه‌باتی ناتوندو تیژی قسه‌ی ترمان ده‌بێت . دوا قسه‌شم بۆ ئه‌وانئه‌وه‌یه ئه‌وی بۆ پاره به شان وباڵی ئه‌وانا هه‌ڵئه‌دات به پاره‌ی زیاتر بۆ دوژمنه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ما ئه‌كات . به قسه‌ی عه‌لی عه‌ونی و ئاراسی حه‌سۆ میرخانیش مه‌كه‌ن جیاوازی دوو ڕووی نیه ، نه‌بادا ئه‌مه سه‌ره‌تای دیكتاتۆریه‌ت بێت .
د. رێبوار فەتاح ئەوەی ناویانناوە حکومەتی نوێی کوردستان، تەنیا حکومەت نیە؛ بگرە داڕشتنەوەی هەموو ڕژێمی حوکمڕانی کوردستانە، لە ئەقڵیەتی تەسکی عەشایەری و ناوچەپەرستیەوە. ئەقڵیەتێکی ئەندازیاریە دەیەوێ کۆمەڵی کوردستان بە گەندەڵی، برسیکردن، ترساندن، کڕین، درۆکردن و ئەقڵ شتنەوە لەسەر ئەوە ڕابهێنن کە عەشیرەتێك سەروەرە و دەبێ و هەمیشە حوکمڕانی ڕەها دەبێ. عەشیرەتێك کە جگە لە شکست، سازشکرن و ئارەقەی شەرمەزاری ڕشتن هیچی دی نە بە کورد، نە بە کوردستان، نەبەخشیووە، ناتوانێ هیچ پەیامێکی مرۆڤانەی پێ بێ. ئەم عەشیرەتە هەمیشە بەخشندە بووە لە سڕینەوەی ناوی گەل و هەلسانەوەی عەشیرەتدا، هەرچەندێك لەسەر گەلی کوردستان کەوتبێ. . دەسەڵاتێکی لەمجۆرە، جێی لە دنیای بەرفراوانی ئەمڕۆدا نابیتەوە و شکستی خراپتر لەوانەی ئاشبەتاڵ، شەڕی خۆکوژی و ڕیفڕاندەمەکەیان دەبیننەوە. تەنیا ناوێك کە بتوانرێ لێی بنرێ، دەسەڵاتی بێهیواکردنە. گرفتی گەورە لەوەدایە کە ئەمانیش وەك ڕژێمی قەزافی، سەدام و ئەسەد تەنیا خۆیان شکست ناخۆن، بەڵکو ماڵکاولی مەزن بۆ گەلی کوردستانە و بۆ هەموو ئەوانەیە بە خوێنیان خواستیان بەختەوەی و سەرفرازی بە گەلی کوردستان ببەخشن. . دەسەڵاتێك کە تاقە بنەماڵەیەك بەڕێوەی بەرێ، دابەشکردنی دەسەڵاتی بۆچیە؟ خۆ هەر ئێواران لەسەر خوان حوکمڕانی دەکەن و بڕیار دەدەن کێ ترۆ بکرێ. نە پەڕلەمان، نەحکومەت، نە دەسەڵاتی دادوەری، نە حزبی درۆزنە، نە میدیا هیچیان پێویست نین. بگرە ئەمانە هەموویان دێوجامەن، ڕازاونەتەوە بۆ سەرشێواندنی خەڵك و کۆمەڵگەی دیمکراتی جیهان. . ئەو حزبانەش کە بەشدارن لەم دەسەڵاتەدا، بەشێکی گەورە دەبن لەو شکستە. نە یەکێتی، نە گۆڕان هیچ ڕۆڵێکی دیکەیان نیە جگە لە بەشداریکردن نەبێ لەم تاوانە گەورەیەدا. گومانم نیە، هەموویان باجەکەی دەدەن. خۆ گەر ئەم حزبە درۆزنانە تاقە پەیامێکی مرۆڤانەیان هەبووایە، نەدەکەوتنە زۆلکای هەڵسانەوەی شکست و ڕازاندنەوەی حوکمی بنەماڵەوە. . ئەمانە حزبی بێمۆڕاڵن. لە نەوەدەکاندا، 5000 کورد دەکوژن و یەکێتی پارتی تاوانبار دەکات بە خیانەت، کەچی دواتر دەکەونەوە سەر خوانی دەسەڵات. لە 2017دا، پارتی یەکێتی تاوانبار دەکات بە خائن، دواتر خائنەکان هەموو پێکەوە دەسەڵاتی ئەمڕۆ پێكدێنن. بە وەسفی خۆیان، ئەمەی ئەمڕۆ لە حوکمدایە، دەسەڵاتی خائنەکانە. . گۆڕان لە هەموویان قێزەوەنترە، چوون خۆی لە قەرەی پڕۆژەیەکی زۆر گەورە دەدا و خۆی کردە پێشەنگی دەنگی ناڕازی خەڵك؛ دەبووایە لە ئاستێکی بەرپرسیاری زۆر بەرزدا ڕەفتاری بکردایە. هەموومانی بێهیوا کرد. لەسەر پێداگرتن لە ڕیفۆرم، پارتی بە تەنیا سەعاتێك لە دەسەڵاتدا پاکی کردنەوە، کەچی ئێستا دەهۆڵ، نەك تەنیا بۆ هەمان دەسەڵات، بەڵکو بۆ ئەو چەندە کەسە لێ دەدەن، کە ژێرپێیان خستن. گۆڕان لە وەڵامی ئەم پرسیارە ڕزگاری نابێ؛ چ گۆڕانکاریەك بووە لە دەسەڵاتدا، وا ئێوە هیواتان پەیدا کردووەتەوە پێی. دیارە هیوا نیە؛ ئێوەی گۆڕان لە پڕۆژەیەکی سیاسی ڕیفۆڕمخوازەوە، گۆڕان بۆ هێزێکی بازرگانی و بەشدار لە گەندەڵیدا. . ئەم ڕژێمە چیدی نیە، سەرکەوتن نەبێ بۆ ئەقڵیەتی تەسکی عەشایەری بەسەر ئەقڵیەتی کراوەی شاردا؛ کتومت وەك سەرکەوتنی ئەقڵیەتی عوجە بەسەر ئەقڵیەتی بەغداددا.
ئارام ئەحمەد سەرەتا ئەمویست، بزوتنەوەی گۆڕان پابەندنەبونی یەکێتی بە ڕێکەوتنی دەباشان و تەقەکردن لە گردەکەو وێنەی نەوشیروان مستەفا نەکاتە بیانو بۆ چونە باوەشی پارتی، چونکە پێش یەکێتی، پارتی بارەگاکانی گۆڕانی سوتاند، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی لە حکومەت دەرکرد، بە تۆمەتی تیرۆریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەرکرد. ئەوەم ئەوێ لە گۆڕان بزانم، کە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی ئاوا ئاسان بوو، ئەی نەوشیروان مستەفا بۆ نەیکرد؟ تۆ بڵێی ئەقڵی پێنەشکابێت وەک یوسف محەمەد وعەلی حەمە ساڵح بەچوار دێر بە خێزانیکردنی سیستەمی سیاسی لەکوردستان بچەسپێنێت و ئاوێک بکات بەو ئاگرەدا؟ ئەگەر ئەمە خواستی کاک نەوشیروانە وەک خۆتان ئەڵێن، کەواتە یەکێکتان ڕاست ئەکات، یان ئێوە درۆ بە دەم کاک نەوشیروانەوە ئەکەن، یان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ خەڵکدا راستی نەکردوە، ئەی ئەمە تۆمەتبارکردنی ناراستەوخۆی نەوشیروان مستەفا نیە بەوەی ئەو هۆکاری کێشەکان بووە لەگەڵ پارتی و،بە مردنی ئەو، ئێوە هیچ کێشەیەکتان لەگەڵ پارتی نەما، وەک هوشیار زێباری و فازل میرانی لە دوو چاوپێکەوتنی جیادا ئاماژەیان پێ‌کرد کە دوای نەوشیروان مستەفا گۆڕان ئاقڵ ئەبێت. ئەوەم لە گۆڕان ئەوێت بزانم، لەسەر کام پرنسیپ و مژدەو قسە خۆشەکانی جارانی ماوە، چۆن چۆنی سیستەمی حوکم ئەگۆڕێت؟ ئەی شەفافیەتەکەتان وەزعی چۆنە؟ لە کاتێکدا بەم دەستو بەودەست پارە لە پارتی و پێشتریش لە یەکێتیتان وەرئەگرت، دەمێکە گوێم لێنەبووە باسی گێڕانەوەی موڵک وماڵی گشتی بکەن؟ ئەوە لە دەستاو دەسکردنی دەسەڵات هەر ناپرسم، چونکە چوارساڵە هەڵبژاردنێکی شەقوشڕی ناوخۆیتان بۆ ناکرێ و دامەزراوە کارتۆنیەکانیشتان دوو ساڵە هیچ شەرعیەتێکی نەماوە، تەوریسی سیاسی و بەخێزانیکردنی حیزب لەولاوە بوەستێت، شتێکتان ماوە ناوی جیاوازی بێت لەگەڵ پارتی و یەکێتی؟. پێش ئەمانەیش ئەمویست بزانم، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بەچی هەقێ، پاڵپشت بە کام بڕگەی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بوون بە خەلیفەی باوکیان؟ نەوشیروان مستەفا نەیتوانی پەیام و بەرنامەکانی گۆڕان لە بارەی تەوریسی سیاسی بە باشی بگەیەنێتە مناڵەکانی یان منالەکانی گوێیان لێنەگرت؟ بۆ موڵک و ماڵی گشتیش بە هەمان شێوە، گردو تەلەفزیۆن وکۆی ئەو پرۆژە بازرگانیانەیان بە چ هەقێ لەسەر خۆیان تاپۆ کرد؟ لە کاتێکدا نەوشیروان مستەفا لەژێر ناوی گۆڕینی ژیانی خەڵک و سیستەمی سیاسی‌دا خاوەندارێتی مەعنەوی ئەکردن، هەر بەجدی خەونی نەوشیروان مستەفا ئەوەندە بچوک بوو یان کورەکانی وەک خۆیان بچوکیان کرد؟. هەقێ خۆمە بزانم، ئەم کورانەی نەوشیروان مستەفا بۆچی وەک ئەو بانگەشەی باوکیان ئەیکرد، لەسەر بنەمای خولقاندنی دەرفەتی یەکسان لە نا وبزوتنەوەی گۆران نەهاتنە پێشەوە، یان ئەگەر هەر بە بەستەرەی خوێنیش هاتنە پێشەوە، بۆ لە بری ئەوەی بەیەک مەسافە لە تەواوی گۆڕانخوازان بوەستن و چەتری کۆکەرەوەی جیاوازیەکان بن، کەوتنە گردکردنەوەی کۆمەلێک قەرەچ وسواڵکەری هاوردەکراو وجوێنفرۆش و بەریانداونەتە گیانی خەلکە دڵسۆز‌و ماندوەکەی گۆران. ئەمویست بزانم، ئەم بێمنەتی ودەرپەڕاندن و دەستبەرداربونە لەو هەموو خەڵکە دڵسۆز‌و خوێنەوارەی گۆڕان لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە، حاڵی شەق وشڕی گۆڕان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کۆمەلێک خەڵکی بێبەهرەو هیچ نەزان و خۆپەرست ئیدارەی بزوتنەوەکە ئەکەن کە لە خوار گیرفانی خۆیانەوە هیچی تر نابینن، حەزمەکرد بزانم ئەمانە نیازیان چییە وا بێمنەتانە بە گۆڕانە نارازیەکە ئەلێن بڕۆن حیزب دروست بکەن، بەڕاست لەمە خراپتر چی بەسەر گۆران ئەهێنن؟ ڕەنگە دڵیان بەوە خۆشبێت پارتی لە هەڵبژاردنی ئایندەدا تەزویریان بۆ ئەکات یان بە پارەی دزراوی خەڵک ئەوانیش ئەکەونە خەڵک کڕین، هەربەراست ئەمە هیچی بەسەر گۆرانەوە ماوە کە نەوشیروان مستەفا باسی ئەکرد؟. ئەوەشم ئەوێت لە گۆران بزانم، ئەو کە لەسەر بنەمای ڕوبەرو بونەوەی گەندەڵی و بێدەنگنەبوون لە ناعەدالەتیەکان دروستبووە، چۆن ئێستا چاو لە وەزیرو بەرپرسە دزەکان ئەنوقێنێ، بگرە ستایشیشیان ئەکات لەبەر ئەوەی پارە بۆ بزوتنەوەکە پەیدائەکەن، بەلام لەسەر ڕەخنە گرتن خەڵکە دڵسۆزەکە دەردەکات؟ ئەمە چ فڕێکی بە گۆڕان و بیری گۆرانکارییەوە ماوە، دزیان پێباشترە لە ڕەخنەگر!. ئەمەوێت بزانم، بۆچی بۆ گۆران ئاسایی بوو ڕەخنە لەئەرزو ئاسمان بگرێت، بەڵام ڕەخنە لە گۆران ڕەجم و خۆبەتاڵکردنەوە بێت! بۆچی ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی بۆ یەکێتی حەرام ودارشەقبونە،بەلام بۆ گۆران حەڵاڵەو لەپێناو خەڵکەو بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانیەتی، لە کاتێکدا گۆران ویەکێتی و خەلکیش ئەزانێت، کە پارتی یاری بە هەردوکیان ئەکات و دژ بە یەکتر بەکاریان ئەهێنێت. ئەوەم ئەوێت لە گۆران بزانم، بێئومێدکردنی خەڵک و کوشتنی متمانەو بازرگانیکردن بەد ەنگیەوە خیانەتکردن نیە؟ باشە گۆران بۆ ئەوە دروست بو کێبرکێی ناشیرینی لەگەڵ یەکێتی و پارتی بکات، یەعنی هیچ نەماوە خیانەتکردن نەبێت تا خۆیانی پێبەراورد بکەن لەگەڵ یەکێتی وپارتی؟ لەو هەموو قسە زل و شیعاراتەوە هاتونەتە سەر ئەوە؟ جارێ ناتوانین لەوەیش دلنیا بین کە راست ئەکەن چونکە وەک یەکێتی و پارتی هێزی چەکدارتان نیە، ئەگەر بیانبێت دور نیە ئەوانیش وڵاتێک نەدۆزنەوەو کێشی کوردستانی نەکەن. هەر بەجدی ئەمەوێ بزانم، بزوتنەوەی گۆران ئەوەندە خاڵی و بەتاڵ بووە لە خوێندەوار تا بە پاساونامەی کابرایەک لەژێر ناوی( چیتان لە گۆران ئەوێت) کە پڕەلە کوروزانەوەو شەرعیەتدان بە ڕاکشان و ملشۆڕی، ئاوا شاگەشکەیار بن و بەوخێراییە کۆستی گەنجێکی غەدرلێکراو لەبیر بەریتەوە، کە بەهیچ و خۆرایی خۆیکردە قوربانی بەرژەوەندی کۆمەلێک گیرفانخوازوساختەچی؟. ئەم مەنتیقە لە قسەکردن و پاساوهێنانەوە بۆ شکست و تلۆر بونەوەی گۆڕان، هەمان ئەو مەنتیقەیە کە عومەری سەیدعلی و پیرو پەککەوتەو گەنجە گیرفانخوازەکان بۆ شکستەکانی گۆرانی دێننەوە، ئەوان خۆیان بە هۆکاری شکستەکان نازانن و ئۆبالەکەی ئەخەنە ئەستۆی خەڵک و ئەمو ئەو، کاکی نوسەریش سوژن لە چاوی خۆیدا نابینێت و باسی دەرزی ناوچاوی خەلک ئەکات. ئەمجارە ئەمەوێت بزانم، هەربەجدی تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەو بروایەی شاری سلێمانی گۆرانی بەجێهێشتوە! بەراستی سەیرە لە 500 هەزار دەنگەوە ببیتە 180 هەزارو هێشتا پێتوابێت خەڵک بەجێینەهێشتویت، ئەی ئەو شەوەی بە قەولی خۆتان پەلاماردران هەر بۆتان ڕوننەبۆوە کە چەند دەورتان چۆڵە؟ بەوەشدا هەرنەتانزانی خەڵک خواحافیزی لێکردون؟. ئەمەوێت ئەوەش بزانن، ئەگەر پارتی ویەکێتی جارێک شەرمەزار بن، ئەوا ئێوە دوو جار، ئەوان بە ئاشکرا دزو گەندەڵو سەرکوتکارن، بەڵام گۆران شەریکە دزو دەستبڕو متمانە کوژە، لەژێر ناوی عەدالەتخوازی و دژایەتیکردنی گەندەڵیدا بوە بە هێزیکی مەترسیدارو بار بەسەر شان‌و قوتی خەڵکەوەو، زۆر بێچاوڕوانە لەکێبەرکێی توندایە لەگەڵ یەکێتی بۆ جانتاهەلگری و پاشکۆیەتی پارتی.
سەید ئەكرەم ئه‌ردوگان ژ روبیشته و به‌رباكه‌كێ شێل و بێل سواری كورسیه‌كا سه‌خته‌بو! جار میربو جاران ژی فه‌قیر، دناڤ و ناڤه‌روكا خوه‌دا، ئیخوانیه‌كێ برسی و ته‌ماعێ كورسیكه‌كا غه‌دار و پاش گه‌نار بوو! دخوه‌دا هه‌لامه‌تێ غازییه‌كێ مه‌نغولی و هه‌لگرێ ئالایێ خیلافه‌تا ئوسمانلی و تورانیه‌ت په‌رست بو! سه‌رێ وی شه‌ما بو، بو ده‌ستهه‌لاتێ خوه دسوت و بو پاره و سه‌رومالێ گشتی، رۆژێ چار ركعه‌ت نڤێژ دكرن، بو دسه‌ردابرنێ رۆڤیه‌كێ فێلباز و بو كورسیكێ هرچه‌كێ نه‌لڤ بوو! خودبێن وی، ل سه‌ر مافێ مروڤ و دیموكراسیه‌ت و ئازادی و دادوه‌ریا جڤاكی و ئابوری بوون، كریارێن وی وه‌حشه‌گه‌ریه‌كا گورگانه بوو، هه‌رده‌م دچوو، وی ده‌ستهه‌لاتا خوه‌یا كه‌سی و بنه‌مالی موكوم دكر و سسته‌مێ ده‌وله‌تێ به‌رته‌نگ و سڤك دكر، سازی و دام و ده‌زگه‌هێن سڤیل و مه‌ده‌نی، ره‌ڤده‌كا حه‌فتیارێن برسی به‌ردانێ، هه‌ر روژ بده‌هان و بگره بسه‌دان سازیێن سڤیل و ده‌زگه‌هێن راگه‌هندكاریێن مه‌ده‌نی داد ئێخستن و كه‌ساتی و سیاسیێن ئازاد و وێره‌ك زیندان دكرن، بسه‌دان هزار كه‌ساتیێن به‌رهنگار ئێخستن ناڤا زیندانان و ب سه‌دان هزارێن دی ژ سه‌ركاری ده‌ركرن و مالباتێن وان بێ مه‌عاش و بێ كار هێلان، بهه‌زاره‌ها كه‌ساتیێن دی ژ زولم و غه‌زه‌با وی ره‌ڤین و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌وروپا و دونیا ده‌رڤه‌یی بوون، به‌ندێ ژی نه‌راوه‌ستیا، بسه‌دان رێكخستنێن تیرورستی مه‌شق و پرچه‌ك كرن و به‌رده‌نا ناڤا وه‌لاتێن ده‌روجیرانێن خوه وه‌كی(عێراق، سوریا، لیبیا، یه‌مه‌ن...)، ئه‌ردوغان بو سولتانێ تیرورێ و ده‌ستهه‌لاتا وی بو خودان كه‌ری و جه‌له‌بێن رێكخستنێن تێرم داعشی...غه‌زه‌ب و ئاگرێ زولما وی ل زور ده‌وله‌ت و جهێن جیهانی ئالزی و ئاریا، نه‌خاسم ل عێراق، سوریه، لیبیا، یه‌مه‌ن و بده‌هان جهێن دی، خه‌ونا وی یا ساخ كرنا زه‌لامێ مریێ سولتانێ عوسمانلی و خیلافه‌تا ئیسلامی، وه‌كی شه‌واته‌كێ به‌ربویه ده‌روجیرانێن وی...ژئه‌نجامێ ڤان كار و كریارێن وان، یێن نه‌مروڤایه‌تی، ده‌ستهه‌لاتا ئه‌ردوگانی توشی ئارێشێن سیاسی و ئابوری و له‌شكه‌ری بویه دگه‌ل زوربه‌یا ده‌وله‌تێن جیهانێ، نه‌خاسم دگه‌ل ئه‌وروپا بگشتی، دگه‌ل ئه‌مریكا، روسیا، ئیتالیا، یونان، وه‌لاتێن عه‌ره‌بی بگشتی...ژبلی وێ لناڤ خوه‌یا توركیا ژبلی ئارێشێن وی دگه‌ل كوردان، دگه‌ل جه‌ماعه‌تێن فه‌تحولاهی و عه‌دنان ئوكتایی...توشی شكستنه‌كا سیاسی و ئیداری و ئابوریا مه‌زن بویه، لیرێ توركیا ب بره‌كا زور دابه‌زیه و بازارێ وان زور كێم بویه، ل دوماهیك هه‌لبژارتنێن به‌له‌دیان، رێژه‌یا ده‌نگێن وان زور دابه‌زیه و ل هه‌رئێكێ ژباژێرێ(ئه‌نقه‌ره، سته‌مبول، ئه‌زمیر، ئه‌ده‌نه، مێرسین...)، توشی شكه‌ستنه‌كا زور مه‌زن بویه، هه‌رچه‌نده بریاره هه‌لبژارتنێن باژێرێ سته‌مبولێ دووباره بكه‌ن، لێ دهێتن چاڤه‌رێ كرن، شكه‌ستنا وان ببیتن دوو قات و سێ قاتی، ئه‌ڤ ئه‌ردوگانێ سه‌رهشك و زالم، ژبلی دانپێدانا شكه‌ستنا خوه ناكه‌تن..رۆژ بو روژێ هێرشێن خوه ل كوردستان و بنه‌خاسمه‌یی ل سه‌ر كوردستانیا( ل باشور و روژئاڤا) زێده و به‌رفرهه‌ترێ دكه‌تن، سنورێن خوه دگه‌ل عێراقێ(نه‌خاسم قه‌ندیل و هێلا سنوری ژ بارزان و سوران بو مه‌تین و گاره‌ی و خامتویری و گوند و ده‌ڤه‌رێن ڤان هه‌رێمان، بره‌نگه‌كێ هوڤ و بكولاتیه‌كا نه‌یارتیا مه‌زن، ئێخستینه ناڤا هێرش، دده‌تن به‌ر هێرشێن توپ و فروكه و تانك و ساروخێن خوه، بسه‌دان گوند دڤێ ئه‌گه‌رێ دا هاتینه چول و وێران كرن، رۆژانه شه‌هید و بریندارێن هاوولاتی و سڤیل هه‌نه، مه‌رو و مالات دهێتن كوشتن، خانی و زه‌ڤی و باغ و بیستان دشه‌وتن و وێران دبن، ژیان ل خه‌لكێ مه كریه به‌لا و ده‌رده‌سه‌ری، تاكو ل ڤێ دوماهیكێ بنگه‌هێن قه‌زا و ناحیان ژ دوژمنكاریا ده‌وله‌تا توركی رزگار نابن، ده‌ستهه‌لاتا عێراقێ و هه‌رێمێ، حزب و لایه‌نێن سیاسی، بێ ده‌نگن و ل ئاستێ كاره‌ساتا هه‌یی ده‌نگێ خوه بلند ناكه‌ن، ئه‌ڤ به‌رپرسیاریه‌كا دێروكی و مروڤاتیه، كه‌سانێن مه دهێنه قه‌تل و عام كرن، گازی دكه‌ینه لایه‌نێن به‌رپرس و نه‌خاسم هه‌رسێ سه‌روكاتیێن هه‌رێمێ(په‌رله‌مان، جڤاتا وه‌زیران، سه‌روكاتیا هه‌رێمێ) برولێ خوه‌یێ مروڤایه‌تی و نیشتیمانی و ئه‌خلاقی رابن و ئێدی ده‌رفه‌تێ نه‌ده‌ن ئه‌ڤ هه‌می زێده‌گاڤی و گونه‌هباریه ل سه‌ر ئاخا هه‌وه بهێنه كرن، هاوولاتیێن وه بلا به‌س ڤان قوربانیێن مه‌زن بو ده‌وله‌ته‌كا داگیر كه‌ر و تورانی بده‌ن، ئه‌ردوغانی و حزب‌ا وی شكه‌ستن خاریه، دخازیتن شكه‌ستنا خوه ل سه‌ر به‌ده‌نا ئاخا مه، بخوین و بهایێن خه‌لكێ مه تیمار بكه‌ن...له‌ومان یافه‌ره و ئه‌ركه‌كێ ئه‌خلاقی و نیشتیمانیه، دوماهیكێ بڤێ دوژمنكاریێ بینن و خوژ به‌رپرسیاریا داگیر كاری و گونه‌ها خوینا خه‌لكێ خوه قورتال بكه‌ن و سنوره‌كی بو دوژمنكاریا ئاكه‌پ و ئه‌ردوگانی بینن.
شەن سدیق تەکنەلۆجیا: جیهان بەردەوام لەهەوڵ و کۆششدا بووە لەدێر زەمانەوە، بۆ بەدەست هێنان و گەیاندنی خواست و داواکاریەکانی خەڵک بەڕێگایەکی خێرا، بەتایبەت بازرگانەکان، لەدوای شۆڕشی پیشەسازی و فراوان بونی خواست و داواکاریەکانی خەڵک، هەوڵدان بۆ گەیشتن بەڕێگایەکی خێرا، بۆ گەیاندنی بەرهەم هێنراوەکانیان بۆ دەستی بەکاربەر، ئایا ناوخۆیی بێت یاخود نێودەوڵەتی یاخود جیهانی، بەجۆرێک جیهانی بازرگانی لەڕێگای تەکنەلۆجیا بەشێوەیەکی بەرچاو فراوان بووە تەنیا خۆی لەکەرتی خواردەمەنی ناگرێتەوە بەڵکو کەرتی تەندروستی و خۆراک و پۆشاک و مامەڵە بازرگانیە نێودەوڵەتیە زەبەلاحەکانیش دەگرێته وە. هەنگاو بەهەنگاو لە ڕۆژئاوا ئاستی گەشەسەندنی تەکنەلۆجیا فراوان بوو، سەرەتا ئامێری گەیاندنی تەلی، کۆمپیتەر، فاکس، ئینتەرنێت، سایتەکان ....هتد تائەم ئاستەی ئێستامان کە زۆربەی کاروبارە ڕۆژانیەکانمان بەبێ بونی ئینتەرنێت پەکی دەکەوێت، گەر چرکه یەک ببچڕێت ئەوکاتە لەگرنگی و بەهای تەکنەلۆجیا دەگەین و دەزانین بۆچی مەبەستێک بەکاردێت. ئاستی بەکار هێنانی تەکنەلۆجیاو هۆشیاری بەکارهێنانی لە ڕۆژئاوادا شێوازێکی زانستیانەی هەیە، هۆکاری هۆشیاری بەکار هێنانی بۆ بەرزی ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکان بەپلەی یەکەم، وە پاشان هیواشی گەشەسەندنی بڵاوبونەوەی تەکنەلۆجیا دەگەڕێتەوە. تاکی ڕۆژهەڵاتی هەمیشە وەک مشەخورێکی بێ دەسەڵات دەوری هەبوە بەسەر جیهاندا، تەنیا جیهانی قەرەباڵغ کردوە، ئەوەتا سەرکردەکان مێژوو و خەباتی چەند ساڵەیان هەرزان فرۆشکرد. تەنیا جەرگ سوتان بۆ دایکەکان مایەوە، ئێستاش نەوەیەک لەئارادایە، مەترسیەکی گەورە بۆ مێژوو داهاتووی وڵات دروست دەکەن، مشەخۆرێکی زیانبەر لەئارادا هەیە. لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا هەڕەشەیەکی گەورە هەیە لەبەردەم نەوەی داهاتودا، بەتایبەت لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقدا بەشێوەیەکی خێرا تەکنەلۆجیا دەستی بەسەر کۆی جومگە کۆمەڵایەتیەکاندا گرتووە، بەشێوەیەک کۆمپانیاکان لەبەر قازانجی بازرگانی خۆیان بواریان نەدا هۆشیاری بەکارهێنانی بڵاو بکەنەوه، وەزارەتی ڕۆشنبیریش بەئەرکی خۆی نەزانی هۆشیاری ببەخشێت بەتاکەکان، گەر پسپوڕێکی دەروونی شیکار بۆ نەوەی تەکنەلۆجیادا بکات لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بێ ئومێدیەکی قوڵ لەئایندەیاندا دەبینرێت. لەگەڵ بەرەو پێش چونی تەکنەلوجیادا عەقڵیەتی تاکی ڕۆژ هەڵاتی بەرەو بچوک بونەوەو داخزان و خاو بونەوە دەڕوات، وە ڕۆژ بەڕۆژ فراوان بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تێکچونی شیرازەی خێزان و داخرانی عەقڵیەتی تاکەکانی لێدەکەوێتەوە. سەرەتای فەیسبوک دەستێکی باڵای هەبوو، لەمۆنۆپۆڵ کردنی فیکروو ئایدیای تاکەکان پاشان ئینستا و سناپ چات کە هەوڵێکی بە ئاژەڵ کردنی تاکەکان بو کۆمه ڵگای کوردی بەرەو هەرەس هێنانی کلتوری نەتەوەیی برد. دەرکەوتنی دیاردە دەکان و بڵاوبونەوەیان : لەم ساڵانەی دوایشدا چەندین دەرهاویشتەو لێکەوتەو دەرئەنجامی خراپ ڕوبەڕوی کۆمەڵگاکەمان بوەتەوە، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە سەرەتا دەرئەنجام و دەرهاویشتەکان لەفەیسبوکەوە ده ستی پێ‌کرد. چه ندین کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی تەشەنەی کرد، وردە وردە تۆڕەکانی تریش ئینستا، تیک تۆک، سناپ چات، هێندەی تر کێشەکان قوڵتربۆیەوە. ئێمەو مانان ئەمە بەخەمێکی قوڵی کۆمەڵگەی لێک دەدەینەوە، پێوستە هەر تاکێکمان دەست بخاتە سەر برینەکانی کۆمەڵگا بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەک قوڵترکردنی و فروان کردنیان. لایڤ کردنەوه سەرەتایەکی غەمگین بوو بۆ دەرهاویشتە خراپەکان، فراوانبونی کێشەکان لایڤ جنێو و تەشهیر و سوکایەتی و ناوزڕاندن و بوختانکردن چه ندین کردەوەی ناشرینی هێنایە ئاراوە، ڕق و کینەی نێو تاکەکانی قوڵترکردەوە متمانە کۆمەڵایەتیەکان نەما، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بەرەو لەنێوچون ڕۆیشت. سەرەتا لایڤ جنێو شەرم و عەیبە بو ئێستا کە دەیبینین بوە بەدیاردەیەکی قێزەونی نێو کۆمەڵگە، یاخود دەرهاویشتەکانی چ توند‌و تیژی خێزان و کۆمەڵایەتی چ دەست درێژی جنسی بێت یاخود ماڵ بڕین، یاخود کوشتن، فراوانتر بوە بەخەست بونەوەی ڕق و کینه و هاندانی تاک بەتاکی کۆمەڵگە بۆلایڤ جنێو. بەداخەوە که ناڵەکانی ڕاگەیاندن ماڵپەڕەکان و توڕێکی گەورەن بەشێوازێکی بەرنامەڕێژ کراو بۆ ئاسایی کردنەوە ئەم دیاردانە، بەتایبەت چەند کەناڵێکی دیاریکراو ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لەسەر نوێ کردنەوەی رق و بەشەڕدانی کەسەکان لەنێو پڕۆگرامێکی بێ سودا. سەرباری ئەوە کەناڵی باشیشمان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی مەعریفی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک، بەڵام بەداخەوە گەنج و تاکی ئێرە دیسان غەدر لەخۆی دەکات ڤیوی ئەم کەناڵانە زۆر کەمن، وەخێزان و خوێندنگەش سێکتەرێکی سەرەکین لەسەر ئاستی هۆشیاری تاکەکان و هاندانیان بۆ دروستکردنی تاکێکی هۆشیار یاخود بیرخاو. سەرباری هەژاری میلەتەکەمان لەبەرهەمی ناوخۆ نەبونی ئابوریەکی سەربەخۆ و لاوازی هۆشیاری سیاسی سەر کردەکانمان، ئەم قەیرانانە بەسن تا نەگەین بە قەیرانێکی دژوارتر. قەیرانی داڕمانی بەهای کۆمەڵگە سەخترین قەیرانە هەر نەتەوەو و وڵاتێک تێی بکەوێت دەبێتە هۆی ئەوپەڕی خاوی بیر‌و ئایدیا و ئامانج و خەونی تاک و نەوەی داهاتوو، هەوڵی خۆ بەکۆمیدیا کردن و خۆ هەزەلی کردن لەسەر حسابی برینارکردنی بەرامبەر برینێکی تری ئەم کۆمەڵگەیەیە. ئێستاش هەوڵێکی تر لەئارادایە ئەویش ئاسایی کردنەوەی بەکاڵاکردنی خۆیی ئافرەت ئەمەش ترسناکترین زەنگی نائومێدی و پەرت بون و داڕمانی کۆمەڵگایە بەناوی ئازادی تاکەوە کۆمەڵگە چەواشەدەکرێت، گەر ئەم دەنکە تەسبیحە نەخەینەوە شوێنی خۆی ئەوانی تریش بەدوایدا گلۆر دەبنەوە و ئەمەش دەبێت بەدیاردە و ئاسایی دەبێتەوە. با ئێمەش لەپشتی مۆبایلەکەمانە وە دانەنیشین تەنیا ڕەخنەی زل زل و قسەی زل و جنێو بدەین، کە ئەمە هیچ بەرهەمێکی نابێت، ئەرکی هەر تاکێکمانە خەمی لێ بخۆین بەجدی کاری بۆ بکەین، ئێمە بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەین سەرەتا لەخۆمانەوە دەست پێ بکەین، پاشان خێزان و دواتر چارەسەرـو ڕێگاچارەکان بگەیەنرێت بەنەوەی نوێ و هۆشداری بەنوێیاندا بڵاو بکرێتە، ئاستی مەعریفیان بەرز بکرێتەوە . خەم و ویست و عەقڵی گەنجی ئێستا لەنێو ئەکاونتەکەیدا هەڵگیراوە، ئەو سەردەمەی سەردەشت و سۆران و ویدادو کاوەی تێدا تیرۆر کرا سەردەم و چاخی قەڵەم وبەگژاچونەوەی دەسەڵات بوو ، بەداخەوە گەنجی ئێستا ئەو روحیەتە یاخیگەریەی نەماوە ، هێنده تێکەڵ بە تەکنەلۆجیاو مەسرەف گەرایی و مۆدێرنه بوون دەکەونە داڕشتنی پیلان بۆکوشتنی هاوڕێکەی له پێناو بڕە پارەیەکی کەم ئێستامان ئێستایەکی مردووە ئێستایەکی ئاڵۆز‌و بێ بەرنامەو بێ خەون و کرچ و کاڵ ئێستایەک پڕ لەڕق و کینە و بوغزاندنی یەکتر و ماڵ وێران کردنی یەکترکاڵ تاکە خەون زۆر بونی ژمارەر لایک و کۆمێنت و ڤیوە دەبێت بەسەلمێنەری تواناکەی کەسەکە لە خۆنمایش کردن و ماسک پۆشیندا ...
كەمال چۆمانی وێنەی مەسڕوڕ لە هەرێمی کوردستاندا وینەیەکی جوان نییە. هەمیشەش لە بەرانبەر نێچیرڤان بارزانییدا وەک کەسێکی توندڕەو و زۆر نەریتپارێز تەماشاکراوە، لە راستییدا هەردوکیان دونیابینییەکی هاوبەشیان هەیە بەڵام نێچیرڤان دیپلۆماسییتر بوە و پۆستەکەشی وای خواستوە وا دەربکەوێت. مەسڕوڕ بارزانی دەبێتە سەرۆک وەزیران و بێهەبونی هیچ روئیایەکی حوکمڕانیی. ئەو نە روئیای حوکمڕانیی هەیە، نە روئیایەکی دیموکراسیی. تەواوی سەرکەوتنەکانی مەسڕوڕ بارزانیی لەوەدا کورتکراونەتەوە کە “ئەندازیاری ئارامی”ی بوە، ئەمە لەکاتێکدا هەمومان دەزانین ئارامیی لای پارتیی واتا نەبونی هیچ دەنگێکی ناڕازیی و خۆسەپاندنی سیاسیی و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بە زەبری هێز و دەستگیرکردنی دەیان کەسی دیندار لەژێر قانونی دژایەتییکردنی تیرۆریزم و روبەڕوبونەوەی ئیسلامیی جیهادیی. ئەو دەبێتە سەرۆکی حکومەت. بۆ ئەو مەبەستە دەتوانێت وێنەیەکی دیکەی خۆی لە یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی کابینەی نوێ‌دا پیشان بدات. بۆ نمونە دەتوانێت بەسەر هەمو حیزبە بەشدارەکانی کابینەی نوێ‌دا بسەلمێنێت کە لە سەدا سیی پۆستەکان بۆ ژنان بێت. لە کابینەی پێش‌و تەنها یەک وەزیر ژن بو، ئەگەر سەرکەوتوتر نەبێت لە وەزیرەکانی تر، بەدڵنیایی ناسەرکەوتوتر نەبوە. لەوە هەرگەڕێ وەزیرە پیاوەکان بەشێکی زۆر گەندەڵ و ناکارامە بون، تێیاندایە هۆکارێکی گەورەی قەیرانەکانە. ماناشی نییە لە پارلەماندا ژنان کۆتایان هەبێت بەڵام لە پۆستەکانی حکومەتدا نەیانبێت، یان با کۆتا لە پارلەمانیش نەبێت، یان با لەناو دەزگاکانی حکومەتیش رەنگبداتەوە. -بەڵێ، کۆتا زۆرجار هەندێک کەس دێنێتە پێشەوە کە بە کەڵکی پۆستەکان نایەن، بەڵام وەک قۆناغی سەرەتا خراپ نییە، بەتایبەت کە لە هەرێمی کوردستاندا تاکە رێگەیە بتوانین باڵانسی جێندەریی هێدی-هێدی بەدەستبێنین. ئەگەرنا بە رای زۆر کەس، کۆتا بەگشتیی زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوانەی کۆتایان پێدەبەخشرێت وەک ئیمتیازێکی گارەنتییکراو لەو پۆستانە بڕوانن و هەوڵی خۆپێشخستن و ململانێ نەدەن. هەروەها مەسڕوڕ بارزانی وێنەیەکی زۆر ناشیرینیشی هەیە لای رۆژنامەنوسانی کوردستان، تەنانەت جیهانیش. ئەو بەناڕاستەوخۆیی لەلایەن میدیاکارانی کوردستان و خێزانی بنەماڵەی رۆژنامەنوسانی تیرۆرکراوەوە، تۆمەتباردەکرێت کەوەی دەستی هەبوە لە کوشتنی ئەو رۆژنامەنوسانە. دەزگاکەشی زۆر فاشیل و شکستخواردو بو لە دۆزینەوەی بکوژانی رۆژنامەنوسان. لە کوشتنی سەردەشت عوسمان رۆژنامەنوسیش، زیاتر ئەو کەیسە روبەڕوی ئەو کرایەوە. هەروەها لە کەیسی کوشتنی وەدات حوسێینیش لە دهۆک. بۆیە، ناکرێت کەسێک سەرۆک وەزیران بێت و لای رۆژنامەنوسانیش بە بکوژی رۆژنامەنوسان تۆمەتباربکرێت. ئەو پەیوەندیی نێوان رۆژنامەنوسان و حکومەت هێندەی تر خراپ دەبێت. مەسڕوڕ بارزانی فاشیل بوە لەوەی لەڕێی دەزگاکەیی و دادگاکانەوە راستیی ئەو روداوانە نیشانبدات، بۆیە زۆر گرنگە لەو روەش وێنەیەکی دیکەی خۆی نیشانبدات کە پێناچێت لەوەدا سەرکەوتو بێت، ئەگەر بشتوانێت پەیوەندیی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و میدیا باش بکات، ئەوا کەیسی تیرۆری رۆژنامەنوسان وەک پەڵەیەکی رەش بە نێوچەوانی خۆیی و دەزگاکەیەوە دەمێنێت تا راستیی روداوەکان ئاشکرا دەبێت.
پەیكار عوسمان حیزب هەموو کات لە شەڕی ڕاگەیاندنا نیە، هەر جارجارێك ئەکەوێتە ئەو دۆخەوە، کە ئەوەش ڕووئەدا، هەر بیست سی کادری ڕاگەیاندن ناچارن ئەو کارە بکەن، هەموو ئەوانەی تر کە تێوەئەگلێن لەڕاستیدا ناچارنین، کیشەی کۆیلایەتیش (ناچاریی)نیە، چونکە کۆیلایەتیی بڕێك ناچاریی لەگەڵ خۆیدا هەر ئەهێنێ، جا خۆ ئەگەر وانەبێت یەعنی شتەکە کۆیلایەتی نیە.. بەڵکو کێشەی کۆیلایەتی ئەو کۆیلانەیە کە (ناچارنین)! ئاخر ئەمانە لێگەڕێن، مەساحەی کۆیلایەتی بچوكئەبێتەوەو ئەچێتەوە حەجمی ئاسایی خۆی، کە هەر بەقەت قەبارەی ناچارەکانە،، بەڵام کاتێ ناناچارەکان تێوەئەگلێن، ئیتر کۆیلایەتی بەقەت نزیکەی هەموو کۆمەڵگای لێدێ و ئەبێ بەو وەحشە زەبەلاحەی کە ئازادی قووتئەدا! یەعنی تۆ کە ڕووبەڕووی کۆیلایەتی ئەبیتەوە، تەنیا ڕووبەڕووی ناچارەکان نابیتەوە، بەڵکو ناناچارەکانیش بۆت دینە مەیدان، ئیتر دەرەقەت نایەیت. تۆ دوای ئەوەی کە خۆتت ئازادکرد، ئیتر بۆیە شەڕی کۆیلایەتی ئەکەیت، بۆئەوەی (ناچارەکان) ئازادکەیت و لە دۆخی ناچاریی دەریانبهێنیت، بەڵام هەمیشە (ناناچارەکان) ئەمە تێکئەدەن و نایەڵن! لەڕاستیدا بەربەستی گەورەی بەردەم ئازادی، ئاغا‌و کۆیلە ناچارەکانی چواردەوری نین، بەڵکو کۆیلە ناناچارەکانن، چونکە ئاغاکان لەمسەرەوە ڕێگای کۆیلایەتییان دامەزراندوە، بەڵام ئەوەی کە لەوسەرەوە ڕێگاکەی داخستووە کۆیلەی ناناچارە! ئەگەر ئەوسەری ڕێگاکە کراوەبێ، کۆیلەی ناچار دەرفەت و هیوای ئەوەی هەیە کە لە ساتێك‌دا خۆی لە دۆخی ناچاریی نەجات بدا‌و بداتە پاڵ ئازادیخوازان! بەڵام کاتێ کۆیلەی ناچار، لەنێوان ئاغا‌و کۆیلەی ناناچاردا قەتیس ئەبێ، ئیتر هیوایەکی ئازادبوونی نیەو تەنیا ئەتوانێ کەڵبەو نینۆكی ستەمکاربێ و هیچی تر! کێشەی کۆیلەی ناناچار ئەوەیە کە هەمیشە لەوە زیاتر ئەکات کە لێ ی داواکراوە، لەکاتێکا کۆیلەی ناچار هەرئەونە ئەکات کە قەرارە بیکات! ئەو ڕاگەیاندنکارەی کە ناچارە لە تەلەفزیۆنەوە، سێ ڕاپۆرتی توند لەسەر حیزبی بەرامبەر بکات، هەر سیان ئەکات، نایکا بە چوار، بەڵام ناناچارەکە لە فەیسبوکەوە نەزیفی پۆستی بەرئەبێ و پەنجا پۆست ئەکا لەسەر هەمان مەوزوع! ئەو پیاوکوژەی حیزب ئەینێرێ فڵان بکوژێ، هەر ئەو ئەکوژێ، کەسی تر ناکوژێ، بەڵام کابرای ناناچار، زۆر پەمپی بدەی لەسەر شەڕە پەڕۆ، سێ چوارێك کەلەپاچە ئەکاو کەسیش پێ ی نەوتووە وابکە! یەعنی لەڕاستیدا (کۆیلەی ناناچار) زۆر خەتەرترە لە (کۆیلەی ناچار)! ناچارەکە هەر دیلی چەك و پارەو شتانێکی دەرەوەی خۆیەتی، بەڵام ناناچارەکە دیلی ڕق و دەمارگیرییەو شتەکە تا قووڵایی ناوەوەی ڕۆشتووە!! هەڵەی ئێمەش ئەوەبوو، کە دژی کۆیلایەتییەکەی پارتی یەکێتی، هاتین سەنگەری ڕقمان لێگرتن، بە نەتیجەش ئەوانمان بەهیزترکرد، چونکە ڕق کۆڵەکەی کۆیلایەتییە!! لەو ڕقەبەرایەتییەدا، جگە لەوەی ڕقی پارتییەکان و یەکێتییەکانمان ئەستورترکردو ئەوانمان دەمارگیرتر کرد، لەولاوە دەمارگیرو ڕقاویی حیزبیی تریشمان دروستکرد، بەرهەمی ئەم هەموو ڕقەش هەر چووەوە گیرفانی کۆیلایەتی و هەریەکەو بووە کۆیلەی حیزبێك! خۆ ئەو هەموو کۆیلە حیزبییە، هەر بەرهەمی ترس و مەسڵەحەت نین، ئەسڵەن ئەوانە کەمینەکەن، زۆرینەکە مەسەلەی ڕق و دەمارگیرییە! ئەو حەشامەتەی حیزب و ئایدۆلۆژیا بە (ڕق) کۆیکردۆتەوە، زۆر لەوە زیاترە کە بە چەك و پارە کۆیکردۆتەوە! ئەو هەموو ڕقەی شارچێتی و ناوچەگەری و خێڵگەری و قەومچێتی.. سوتفە نین، هەمووی پلانەو حیزب بە بەرنامە ئەیانڕێژێ، بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی کۆیلە! هیچ شتێك وەکو ڕق دیلمان ناکاو هیچ شتێكیش وەکو (ئازادبوون لە ڕق) ئازادی نیە! ئازادیخواز ئەوەنیە کە ڕقەبەرایەتی سیاسی بکات، ئەوەیە کە شەڕ لەگەڵ ڕقی سیاسی‌دا بکات، بەمەش بەهێزترین کارتی کۆیلایەتی ئەسوتێنێ لەبەرژەوەندی ئازادی! نەیارەکانمان بەوە لاوازنابن کە سەنگەری ڕقیان لێبگرین، بەوە لاوازئەبن کە لوغمی ڕقەکانیان پوچەڵبکەینەوە. کێشەی ڕق، بەهێزیی هێزی کێشکردنەکەیەتی، جا ئەو کاتانەی لە ڕاگەیاندن و توڕی کۆمەڵایەتی، شەپۆلێکی ڕق هەڵئەستێ، ئەوە تێستی ئازادییە بۆ من‌و تۆ، چونکە ئەوە قولاپی کۆیلەکردنە بۆمان هەڵدراوە! جا هەر جارێك کە ئەم شەپۆلە دێ، مەیەڵە بتباو مەیەڵە قولاپەکە بتگرێ، ئیتر بە مروری زەمەن ئەم جارانە کەڵەکە ئەبن و لەبری ئەوەی بچنە سەر حەجمی کۆیلایەتی و شەڕو دەمارگیری، ئەچنە سەر حەجمی ئازادی و ئاشتی و هۆشیاریی. شتەکە قورسە چونکە تۆ ئێستا ڕاهاتوویت لەسەر ڕقبازیی، بەڵام هەر یەك دوو جاری زەحمەتەو دواتر ڕادێیت لەسەر پێچەوانەکەی! یەعنی سەرەتا بڕێك شەڕ لەگەڵ خۆتدا بکە بۆ تەسلیمنەبوون بە ڕق و شەپۆلەکانی، دواتر لەسەر ئازادی ڕادێیت و کارەکە خۆی ئەڕوا. تۆ لەسەر هەر ڕێگایەکبیت، لەسەر ڕێ ی ڕاستیت پێش ئەوەی بگەیتە دەمارگیریی، کە گەیشتیتە دەمارگیریی، ئیتر هەڵەیت لەسەر هەر ڕێگایەكبیت! چونکە پێش دەمارگیریی، هەرچەنێك ڕاستییەکەی خۆتت پێ ڕاست بێت، هێشتا دەرگا دانەخراوە بۆ بینینی ڕاستی تر، بەڵام دوای دەمارگیری ئیتر تۆ ڕاستی تر نا‌بینیت، خودی ڕاستیش فرەییە، بۆیە تۆ لێرەدا هەڵەیت!! لەو شوێنەشدا کە دەمارگیرئەبێ و بواری فرەیی نامێنێت، ئیتر مەیدان چۆڵ ئەبێت بۆ ڕق، ڕقیش کوشندەیەو پێش ئەوان خۆت ئەکوژێ، چونکە ژیان هەر ڕەنگاوڕەنگی و توانای ئیستیعابکردنی ڕەنگەکانە، کە ئەو توانایەت نەما ئیتر لە ڕووی فیکرییەوە تۆ مردویت، مەرگەسات و مردنە جەستەییەکانی دواتریش بەرهەمی ئەو مردنە مەعنەوییەیە. یەعنی مەسەلەی ڕق، مەسەلەی مردن و ژیانە، بۆیە پێویستە زۆر لەسەری بوەستین.