بێستون فایەق بەرپرسی یەکەمی خراپی دۆخی کورد لەناوەندی پارێزگا و قەزاو ناحیەو گوندەکانی کەرکوک کورد بۆ خۆیەتی ، ئەو روداوانەی کەرکوک لە تەعریب و جارێکی ترشێواندنەوەی دیموگرافیای شارەکە و لابردن و ئاڵ‌و گۆڕکردنی بەڕێوەبەرە کوردەکان بەتەنیا تاوانی راکان جبوری جێگری پارێزگار نیە ، لە کاتی چۆڵ بونی پۆستی پارێزگاردا یاسا‌و عورفە کارگێڕیەکان جێگر دەکەنە خاوەن دەسەڵات و کەسی یەکەمی بەڕێوەبردن , دوای روداوەکانی ١٦ ی ئوکتۆبەرو رادەستکردنی کەرکوک و ئیدارەو دەسەڵاتە کوردیەکەی بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دۆخی کورد جارێکی تر گەڕایەوە پێش ساڵانی ٢٠٠٣ و بە دواکەوتنی دانانی پارێزگار کە بەشی کوردەو بەغدا و پێکهاتەکانی کەرکوکیش نکوڵی لەوە ناکەن , ئەو خراپیەی دوخی کورد بەرەو قوناغێکی توندتر دەڕوا و درێژە کێشانی ناکوکی و رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دۆخی کەرکوک و خەڵک و خاکەکەی دەباتە قوناغێکی لە ئێستا خراپترەوە . پارێزگار کەسی یەکەم و بڕیار بەدەستی سنوری ئیداری پارێزگایە و ئەگەر ئێستا کەرکوک پارێزگارێکی کورد ئیدارەی بدایە (پارێزگارێکی دەست پاکی جیاوارتر) بێگومان روداوەکان بە جۆرێکی تر دەبون ، لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێتی بە مامەڵەو کۆمەڵێ هەنگاوی گوماناوی کەرکوک و خەڵک و خاک و دەسەڵاتەکەی بۆ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەجێهیشت ، دواتر و تا ئێستاش پارتی رێگرە لە دانانی پارێزگار‌و بە بیانو هۆکاری نابەجێ تاوانبار‌و بەرپەسە لەو دۆخە خراپانەی کەرکوک و خاک و خەڵکەکەی کە ئێستا بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ پەرەسەندنی نوێ بە خۆوە دەبینێ . ئەوەی ئێستا خەڵکی کورد لە کەرکوک بەسەری دێ ، پێش ئەوەی راکان جبوری و حکومەتی بەغدا و لایەن و ناوەندی تر لێ بەرپرس بن یەکێتی و پارتی لێ ی بەرپرسن ، ئەوەشی پێش هەر کەس دەتوانێ بەر بەو هەنگاوە ناڕەوایانە بگرێ پارێزگارێکی کوردە کە پارتی و یەکێتی بۆ کەرکوکی دانانێن.
سەرتیپ وەیسی كەریم له‌سه‌ر بنه‌مایی ڕێككه‌وتنێكی پێشووتری نێوانیان، له نوێترین نامه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوا له مه‌سعود بارزانی كردووه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی له عێراق، پێویسته په‌له‌بكرێت له ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، چونكه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بێت له‌و ناوچانه. نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ تاڕاده‌یه‌كی زۆر پاساوی لۆژیكی تێدایه، به‌ڵام بارزانی له‌سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی پێشووتری پاشگه‌زبۆته‌وه، نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه پارێزگار له‌و كه‌سانه بێت كه یه‌كێتیی دیاریكردووه، نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه له ئێستادا ئه‌و كاره‌بكرێت. گروپی كه‌ركوكییه‌كانی نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی بارزانی، هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌یبی سیاسیان ئه‌نجامدا، له ئێستاشدا داواده‌كه‌ن یه‌كێتیی به هیچ جۆرێك ده‌نگنه‌دات به نێچیرڤان بارزانی، تاوه‌كو به‌ڵینه‌كانیان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ن. هه‌فته‌ی ڕابردووش شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌وباره‌یه‌وه به نهێنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌ته‌وه، داوایان كردووه به‌ڵێنه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت. یه‌كێتیی جیا له‌و ناوانه‌ی له ڕابردوودا بۆ پۆستی پارێزگار پێشكه‌شیكردووه، ئه‌مجاره ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ناوی پێشكه‌شكردووه بۆ پۆستی پارێزگار، به‌ڵام پارتی و بارزانی ته‌نها فه‌ره‌یدوون عبدالقادریان به‌لاوه په‌سه‌نده، یه‌كێتیش ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه، ته‌نها كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر نه‌هاته ژێربار، ئه‌وكات ده‌كرێت فه‌ره‌یدن عبدالقادر بكرێته پارێزگار‌و خالید شوانیش بكرێته وه‌زیری داد. كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌رپرسیاریه‌تی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتیی هه‌ڵگرت، كاتێك توانی حزبه‌كه‌ی ڕازیبكات بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی، ئێستاش ناوبراو تووشی ئیحراجی بووه‌و كه بارزانی له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبۆته‌وه. ره‌ِنگه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، پرسی كه‌ركوك جارێكی دیكه قه‌یرانێك دروستبكات، له نێوشیان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
مەریوان وریا قانع حكومەتی ناوەند موچەی ٤ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی ناردوە و ھەرێمیش تا ئێستا لانیكەم نیوەی ئەو موچەیەی ھەڵگرتوە و لە كاتی خۆیدا بە موچەخۆرانی ھەرێمی نەداوە. فواد حسێن، وەك وەزیری مالیەی حكومەتی عێراق، بە ئاشكرا ئەوە دەسەلمێندرێت كە ئەو پارانە نێردراون بەڵام دابەشنەكراون. حكومەتی ھەرێمیش لەبەرامبەر ئەم موعەما گەورەیەدا بێدەنگە. ئەوەی لەم چەند ساڵەی دوایی خەڵكی ھەرێم گوێیان لێبووە ئەوەیە كە ھەرێم پارەیەكی زۆر قەرزارە، ئەم قەرزانەش بە چەندان ملیار دۆرلار دەخەمڵێندرێن. چەند ساڵێك لەمەوبەریش ئاشتی ھەورامی، وەزیری نەوت و سامانە سروشتیەكان، بە ئاشكرا و لەسەر تەلەفیزیۆنەوە بە ھەمووانی ووت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ ١٠٠ دۆلاریش بەرزببێتەوە، ھێشتا حكومەتی ھەرێم بۆ ساڵانێكی درێژ ناتوانێت موچەی فەرمانبەرەكانی دابینبكات. پرسیارەكە ئەوەیە ئەم حكومەتە بۆ ناتوانێت ئەم كارە بكات؟ ئەگەر لەبەر قەرزەكانە بڕ و ڕادەی ئەو قەرزانە چەندن؟ ئەو قەرزانە چۆن دروستبوون؟ ئەوەی كە قەرزكراوە بۆ كوێ چوون و چیان لێھاتوە؟ ئەمانە ھەندێك لەو پرسیارە سەرەتایی و سادانەن كە مافی ھەموو ھاوڵاتییەكی ھەرێمە وەڵامەكانیان بزانێت. ئەركی ئەو حكومەتەیە ئەم مەسەلەیە بۆ خەڵك ڕوونبكاتەوە. ماقوڵ نییە ھەرێمێك دەوڵەمەند لە نەوت و بچووك لە دانیشتواندا نەتوانێت خۆی خۆی بەخێوبكات. ئەو ھەموو قەرزەی كردبێت، تا ئەو شوێنەی تەنانەت موچەی فەرمانبەرەكانیشی بۆ نەدرێت. مەسەلەكە جگە لە بوونی گەندەڵییەكی زەبەلاح و دزینێكی كەم وێنە و خراپبەكارھێنانێكی ھێجگار نابەرپرسانەی پارە و سامانی نیشتیمانیی، زیاتر نییە. كاتی ئەوە ھاتووە كەشفكردنی ئەم مەلەفی نەوت و مەلەفی قەرز و مەلەفی سەرفكردنە سەیرەی پارە، ببێتە بابەتی ژمارە یەكی كاری سیاسیی لە ھەرێمدا. بەبێ دەستبردن بۆ ئەم مەلەفانە ھەموو كارەكانی تر بێمانان. ھەموو كردەیەكی ئینسانیی پێویستی بە كەمەكێك شەرم و حەیا ھەیە، ئەوەی لە ھەرێم و لە سیاسەتی كوردیدا نەماوە ھەردووكیانە. سیاسەتی وا بێشەرم و وا بێحەیا لە دونیادا وێنەی نییە.
هادی حەمەرەشید یەکێتی نەبووایە عەیامێك بوو شتێك نەمابوو ناوی پارتی بێت، ئەوە یەکێتییە پرۆسەی مانەوەی پارتی درێژ و درێژتر ئەکاتەوە، یەکێتی وەك قوتابخانەیەك(جا هەرچیتریش کە خۆی پێ جودایە و هەڵگری هەمان خەسڵەتەکانی یەکێتییە، هەمان دەرئەنجامی هەیە!) یەکێتی وا چل و ئەوەندە ساڵە خەڵكی نیگەران لە سیاسەتی پارتی نیگەرانتر ئەکات و وایان لێ ئەکات کە درود و ڕەحمەت بنێرێت بۆ کفن دزی پێشوو و لە حەوشەی پشتەوە خۆیان بکەنەوە بەناو پارتیدا! یەکێتی (ماڵە گەورەکە) نیە، بەقەولی باوی خەڵك (ماڵە بێ گەورەکەیە) و بەردەوام بە نیگەران کردنی خەڵك ماڵەکەی پارتی گەورە و گەورەتر ئەکات! چەند ماندووکەر و تاقەتپڕوکێنە کە چەند دەیەیە گوێی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەت پڕکردبێت لە خراپی و نەنگییەکانی (بارەگای بارزانیی و مەکتەبی سەرۆك) کەچی (ئیدارەی گشتیی)یەکەی خۆت هەناسەی لەبەری گشت بڕیبێت! عەیامێکە ژمارەی ئەندامانی خێزان و ماڵباتی بارزانیی بۆ خەڵك ڕیزبکەیت و چیرۆکی دەستێوەردانی ئەوان بۆ ناو حیزب و بازاڕ و کۆمەڵگا بگێڕیتەوە و کەچی بەچەند ئەندامێکی کەمی خێزانی باڵادەستی خۆتەوە سەرانە لە پنت بە پنتی قەڵەمڕەوییەکەی خۆت وەرگریت بۆ کۆمپانیاکانت، لەگەڵ پاقلەفرۆشێکدا تا ئەگات بە گەورەترین سەرمایەدار داوای شەریکایەتیی بکەیت! یەکێتی کە دروست ئەبێت، پارتیبوون بۆ سەردەمێکی درێژ ئەبێتە عەیبە، بەڵام بە وێرانەکردنی سیاسەت و ئیدارە بەردەوام خەڵك تەیار ئەکاتەوە بۆ پارتی، نەك بەو لۆژیکەی کە پارتی باشترە، بەڵکو یەکێك لە پاڵنەرەکان تۆڵەیە لەم هێزەی کە بەردەوام ماڵەکەی کەیل و سەرگەردان و کارەکتەرەکانی خەریکی یەکترشکاندنن، پاڵنەرەکەیتر تەسلیمبوونە بەو لۆژیکەی کە پێشتر زۆر ڕادیکاڵانە دژی بووە، بەڵام کە خۆی لە ماڵێکی وێرانتردا بینیوەتەوە، بڕیاری سەنگەرگۆڕین و گەڕانەوە بۆ پارتی دایکی داوە! سەرگوزەشتەی(کۆمەڵەی ڕەنجدەران) و ڕێکخستنی پۆڵاین و کاڵکردنەوەی پارتی و پاشەکشەکردن بە ململانێی کلاسیکیی(مەلایی_جەلالیی) بۆ قۆناغێك، کەیسێکی جیاوازە و ناکرێت تێکەڵ بە کۆی وێنەکە بکرێت، بەڵام کاتێك کە بەشێك لە سەرکردە و فەرماندەکانی کۆمەڵە لە پاش ڕاپەڕین خراپترین و بەدناوترین سیگناڵی بەڕێوەبردنیان خستەڕوو، ئیدی پێویست بوو بە کۆرس درود بنێرین بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەرەتای ڕاپەڕیندا کۆمەڵەیان هەڵوەشاندەوە و نەیان هێشت ڕۆژگاری بارۆن و فیرعەونەکانی شار ببینن! ئیدارەی ئەم ناوچەیە کە بەڕواڵەت و (لەخەو)ماندا ئارامە، لەڕاستیدا هەر وەك چۆن لە هەولێر و دهۆك لەسەر شەقامەکان بەهێز لاواز ئەکوژێت و چەك لەشان و دەسەڵاتداران خەڵکانی سڤیل ئەکوژن، تەنانەت سیاسییەکی بەهێزی ناو ماڵبات پاکتاوی جەستەیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فیگەرە سەربازییەکانی خۆیان ئەکەن، لێرەش بەڕۆژی ڕووناك و لە پەنهانی شەودا تیرۆر و کوشتن بەردەوامە و وێنەکان ئێجگار لەیەك ئەچن! ئەگەر لە هەولێر خێزانێکی گەورە سەری لە کەلاکی ئیدارە نابێت و خوێنی ئەو خەڵکە بمژێت، ئەوا لێرە ئیدارەی گشتیی بە چەندین ناوی جیاوازەوە هەمان پرۆسە ئەنجام ئەدەن و پاش خۆیشیان بێ باکن کە چەند بەرپرسی لۆکاڵییش یەك تنۆك خوێن لە جەستەی خەڵکیدا ناهێڵن! دۆخی بازرگانیی و بازاڕ و کەسابەتی خەڵك لەخراپترین قۆناغی بێ پێشینەدایە، بازرگان و بزنسمانان لە بچووکترین تروسکە ئەگەڕێن تا ئاسۆیەکیان بەڕوودا بکاتەوە، ئەگەر سەردەمێك سڵیان لە کاك نەوشیروان و کۆمەڵێك تێکۆشەری دەوری کردبێت بەداخەوە وا لە دوو ساڵی ڕابردوودا پەردەی شەرمیان دڕاندووە و سەرکردەکانی گۆڕانیش بەهۆی بوونی پشك و بەشی خۆیانەوە بێ باکن لەو فشارە زۆرانەی هەردوو ئیدارە! بەهۆی پێگەی ژیانی خۆم کە پارێزگای هەڵەبجەیە، شاهیدی دەیان گێچەڵ و فشاری ئەو ئیدارەیە و کۆمپانیاکانیانم لەسەر کاسبکار و بازرگانان، لەجێگایەکی داخراوی وەك هەڵەبجەدا کە ساڵانێکە خوازیاری کردنەوەی دەروازەیەکی فەرمیی و بوار ڕەخساندنین بۆ خەڵکی ناوچەکە تا شارەکە ڕێژەیەك لە بوژاندنەوە بەخۆیەوە ببینێت، کەچی بڕیار و داخوازیی کۆمپانیاکانی سەر بەئیدارەی گشتیی بارگرانیی زۆری بۆ بازرگان و کاسبکار و شۆفێر و کرێکاران دروست کردووە، لە بەرامبەردا کەمترین خزمەتگوزارییان لەو باج و سەرانەیە دەرنەکردووە. بەجۆرێك کە چەندین کەس لەو توێژانەی کە باسمان کرد پەیوەندییمان پێوە ئەکەن و ئەپرسن; ئەرێ بەڕاست ئێوەی چالاکوانانی مەدەنی کەمپەینتان بۆ دروستکردنی پارێزگا، بۆ سەرپێخستنی ئەم جۆرە ئیدارەیە بوو کە هەر ڕۆژەی بارگرانییەکی بێ خزمەتگوزاریی بێت؟! نموونەشیان لەئێستادا زوو زوو داخستنی دەروازەی سنووریی تەوێڵە و سەپاندنی چەندین بڕیار و بارگرانییە لەلایەن کۆمپانیاکانی سەر بەحیزبەوە، هاوکات کردنەوەی گەراجێکە لە گوڵپ کە لەڕووی یاساییەوە زۆر دورە لە دەروازەکەوە و لەگەڵ ستانداردی ئیدارییدا ناگونجێت، لەزاری شۆفێرەکانەوە(لەگەڵ ڕێزماندا) سیاجێك وەك پەچەی ئاژەڵیان بۆ دروست کردوون، بەبێ بڕینی هیچ قۆناغێكی تەندەرین و بنیادنانی بەشەکانی لە بوونی مزگەوت و خواردنگە و ئۆفیسی حەوانەوە بۆ شۆفێران و گرەنتی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەڵکو بە دەستەواژەی( گرنگ نیە ئۆتۆمبێلەکانتان ئەبەن بۆ ئەو گەراجە بۆ ڕاگرتن، بەڵکو گرنگە هەموو شۆفێرێکتان بڕی پێنج هەزار دینار ڕادەستی گەراجەکە بکەن)کۆتا ڕازی دڵی خۆیانیان بەبێ ئەملاولا پێڕاگەیاندوون، کە وەك باسیان کرد، ئەدرێت بە کۆمپانیای (ڕەزگە)ی سەر بە ئیدارەی گشتیی!! کە بێگومان دۆخی هیچ دەروازەیەك لەمە باشتر نیە، بۆ هەر بوارێك یەکێك لە کۆمپانیاکانی سەر بە ئیدارە ڕاسپێردراوە بۆ قۆرخکاریی! لای هەمووان ڕوونە کە لەسەر ئاستی باڵادا پرۆسەکە لەمە وێرانترە و هەردوو ئیدارە وەك دۆزەخی کاسبکار و پیشەوەر و بازرگانان دێتە بەرچاو و هەرێمیان زیاتر بەدناو کردووە!
كامەران وریا قانع به‌شی 1 له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆمپانیای (دایملر –بنز ) كه ئۆتۆبێلی مارسیدس – بنز به‌رهه‌م ده‌هێنا نزیك بوو له مایه پووچی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌یكی خێرایی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی مارسیدس . ئه‌م نزیك بوونه‌وه له ئیفلاسی كۆمپانیا هانی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عه‌ره‌بی دا كه ئه‌و كۆمپانایه بكڕنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو بانكی نیشتمانی ئه‌لمانی كه بانكێكی حكومییه ، قه‌رزێكی زۆری به كۆمپانیای دایملر دا ، بێ قازانج هه‌تاكو ئه‌و كۆمپانیایه دووباره خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێته‌وه. ئه‌مرۆ زانایانی بواری ئابوری ، له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ پێشكه‌وتنی ئابوری و دروست كردنی ده‌ڵه‌وتی به‌هێز له بوونی متمانه ده‌بینه‌وه له نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به یه‌كتر. واته ته‌نها بوونی كارگه‌ی گه‌وره و پاره‌ی زۆر و سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆری وزه مه‌رج نیه ده‌ڵه‌وتێكی یه‌كگرتوو یان ئابوریه‌كی پێشكه‌ووتوت بۆ به‌رهه‌م بێنێت ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ك وه كۆمه‌ڵگاو تاك له لایه‌كی تره‌وه نه‌بێت كه ئابوری ناسان پێده‌ڵین ( رۆشنبیری متمانه). له نموونه‌ی مارسیدس ده‌ركه‌وت، دوو گه‌وره‌ترین كه‌رتی ئابوری ئه‌ڵمانیا له كاتی قه‌یران فریای یه‌ك كه‌وتن ، ئه‌م فریاكه‌وتنه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ گه‌لی ئه‌ڵمانی قبول كرا‌و نیه كۆمپانیاكی ره‌سه‌نی وه‌ك (دایملر –بنز ) غه‌یره ئه‌لمان خاوه‌نی بێت. متمانه چیه؟ چۆن دروست ده‌بێت؟ به كورتی متمانه واته به‌رپرسیاره‌تی ، ئه‌م زاراه‌وه‌یه‌ش زۆربه‌ی زانسته‌كان راڤه‌یان كردوه ( زانستی كۆمه‌ڵناسی، زانستی مرۆڤ ناسی، زانستی سیاسی ، زانستی ئابوری ..هتد) متمانه پێدراوێكی سروشتی نیه،هیچ كه‌س و لایه‌نێك له خۆرا متمانه به‌وی تر ناكات ،به‌ڵكو ئه‌نجامی مێژوویه‌ك له كار كردن پێكه‌وه دروست ده‌بێت كه خۆی له ( به‌شدار بوون له دروست كردنی بریار ، رێز گرتنی ماف ، كار كردن به راستگۆی ، باوه‌ڕ به خۆ بوون و به‌ویتر ، روحی یارمه‌تی دان، هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه ئه‌وانی تر..هتد ) وه متمانه به‌رده‌وام كار كردنی به گروپ دروست ده‌كات، گرنگترین كاری متمانه ئه‌وه‌یه تاك ناچار ده‌كات ئاماده بێت له گروپ كار بكات. متمانه ئه‌و سه‌رمایه دروست ده‌كات كه له بواری ئابوری پێده‌ڵێن ( سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) ، ئه‌م سه‌رمایه كۆمه‌لایه‌تیه ده‌كرێت له هه‌ژارترین شوێنی دنیا گه‌وره بێت و له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شوێنی دنیا نه‌بێت، ئه‌م سه‌رمایه ده‌توانێ كۆمه‌ڵگاكان له دۆخێكی مت بوو بگوازێته‌وه بۆ دۆخێكی زیندو و پێشكه‌وتوو. ئه‌م سه‌رمایه كه‌سێك یاخود گروپێك به ته‌نها خاوه‌نی نیه، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگا خاوه‌نیه‌تی ، ئه‌م سه‌رمایه‌ش گرنگی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شدارن له دروست كردنی ، هه‌ر له ده‌زگاكانی حوكمرانیه‌وه ، بۆ قوتابخانه‌و زانكۆكانه‌وه بۆ شوێنه دینییه‌كان و بۆ كۆی ئه‌و رێكخراوه حكومی و ناحكومیانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگا هه‌یه، هه‌ر ده‌زگایه‌ك به كاركردن به لێپسراوه‌تی راسته‌قینه به‌شداریكی گه‌وره له دروست كردنی ئه‌م سه‌رمایه ده‌كات.گرنگی ئه‌م سه‌رمایه‌یه ئه‌وه‌یه متمانه له سنوری خێزانێكی بچوك( كه یه‌كه‌ی خێزان زۆرترین متمانه‌ی تێدایه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان) ده‌باته ده‌ره‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌م سنورێكی فراوانتر( رووبه‌ری گشتی كۆمه‌ڵگا ) ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش له سنورێكی بچوك بۆ سنورێكی گه‌وره‌تر وا ده‌كات ئه‌و تاكانه‌ی یه‌كتریش نه‌ناسن متمانه به یه‌ك بكه‌ن. له دووسه‌د ساڵی رابردوو سێ كۆمه‌ڵگا به‌وه ناسراون كه دیارده‌ی متمانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خێزان له‌ئاستێكی به‌رزه ، ئه‌وانیش یابان و ئه‌لمانیا و ئه‌مریكایه. هه‌رچه‌نده جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌و سێ كۆمه‌ڵگایه له زۆربه‌ی كایه‌كان و چۆنیه‌تی به‌رێوه بردنی حكومرانی ، به‌ڵام له ئاستی متمانه‌ی به‌رز هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
جەبار قادر (٢) تێبینی و ڕوونكردنەوە لە سەر دید و بۆچوونی هاوڕێیان: بۆ ئەوەی تێبینی و لێكدانەوەی هاوڕێیان لەسەر بەشی یەكەمی ئەم وتارە هەر وا بەبێ بەدواداچوون و ئاوڕدانەوە تێنەپەڕن، بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵێك بكەم: 1. ئەوەی مایەی دڵخۆشییە ئەوەیە كە زۆربەی ئەوانەی كۆمێنتیان هەبوو لەسەر بەشی یەكەمی ئەم زنجیرە وتارە، لە یەك بۆچووندا هاوبیر و هاودەنگن ئەویش ئەوەیە، كە كوردانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم پێویستییان بە ڕێبازێكی نوێی كاركردنە لە دەرەوەی سیاسەتی حیزبە كوردییەكان. بەدەربڕینێكی تر دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، چاوەڕوانی ئەوە نەبن هێزی تر لە دەرەوەی كەركوكەوە بێن بڕیاریان بۆ بدەن. ئەو ڕێبازە چۆن دەبێ؟، ڕەهەند و ئامانجە سەرەكییەكانی چی دەبن؟، كێن ئەوانەی بەڕێی دەخەن و ئەركەكانی ڕادەپەڕێنن؟، ئەی كوردانی دیاسپۆرا چۆن دەتوانن پشتیوانیان بن؟، ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە دەبێ گفت و گۆیان لەبارەوە بكرێت. 2. هەندێ لە هاوڕێیان ئاماژەیان بە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەم بار و دۆخەی كەركوك كردووە، كە لە تەك هەڵوێستی شۆڤینی و دژ بە كوردی كاربەدەستانی كۆن و نوێی عێراقدا، سیاسەتی بێ ناوەڕۆك و دوور لە بەرژەوەندی نەتەوەیی یەكێتی و پارتی هۆكاری سەرەكی بوون. هەموو ئەو كارانەی ئەم دوو حیزبە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە كەركوك كردوویانە لەسەر زەمینەیەكی قانوونی بنیات نەنراون، بۆیە كەسێكی ڕەگەزپەرستی وەك ئەم پارێزگارە ناقانوونییە وا بەئاسانی هەمووی هەڵدەوەشێنێتەوە. مرۆڤ خەمبار دەبێت، كاتێ گوێی لێ دەبێ كە هەندێ لە كوردانی ئەم ناوچانە دەڵێن: ئێستا زیاتر هەست بە قانوون دەكەن، لە هاتوچۆوە بگرە تا چەك هەڵگرتن و شتەكانی تر!!!. ئەمە بۆ خۆی مایەی شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتدارانی كورد، كە كۆمەڵی نەخوێندەوار و بێ ئاگایان لە بارودۆخی كەركوك كردبووە بەرپرس لە شارەكە و هەندێكیان وەك داگیركر هەڵس و كەوتیان لە گەڵ خەڵكی ئاسایی‌دا دەكرد. 3. هەندێ هاوڕێ وەك هەمیشە لە هەوڵی ڕاكێشانی خوێنەردان بۆ قەوانی سواوی ململانێی حیزبایەتی. هیچ دەرفەتێك لە دەست نادەن و باسەكە هەرچی بێت، دەیبەنەوە سەر ئەو پەتا نەفرەتییە. هیوادارم تێبینی و كۆمێنتەكان لەو چوارچێوەیە دەرچن، ئەگەر بیرۆكەیەكمان هەیە بۆ دەرچوون لەم بارودۆخە پێشكەشی بكەین، ئەگەر نا من و هاوڕێیانم كاتی ئەوەمان نیە خۆمان بەو باسەوە خەریك بكەین. زیاتر لە پەنجا ساڵە كورد خەریكی ئەو بگرە و بەردەیەیە و هیچی بە هیچ نەكردووە و لەمەودواش هەر وا دەبێ. كاتی ئەوە هاتووە خەڵك خۆی لەوە زیاتر بەم باسەوە خەریك نەكات، هێچ شتێك نەماوە لەم بوارەدا بوترێ. لە جێگەی ئەو دروشمە ڕەگەزپەرستەی تورك كە دەڵێت "چەند بەختەوەرم كە توركم" دەبێ ئەوانەی لەم پەتایە ڕزگاریان دەبێت بڵێن "چەند بەختەوەرم كە لەم پەتایە زگارم بووە". 4. ئەم بیرۆكانەی لێرەدا دەخرێنە ڕوو بۆ دروستكردنی حیزب نیە، چونكە كورد قیرانی حیزبی نیە، بەڵكو قەیرانی كولتوری سیاسی نوێی هەیە، كە جیاواز بێت لەوەی ئەمڕۆ لە كوردستان باوە. حیزبی سەدان بارەگا، دەزگا، ڕێكخراوی بە ناو ناحكومی، دەیان تەلەفزیۆن، سەدان كۆمپانیا و دەیان هەزار موچەخۆر خەڵكیان پەریشان و سەرگەردان كردووە. لێرە باس لە گردبوونەوەیەك یا جموجوڵێك دەكەین كە ڕەهەندی ڕۆشنبیری، كۆمەڵایەتی و ئینسانی هەبێت، هەوڵ بدات لە جێگەی ئەو كەش و هەوا ژەهراوییە كە لەو ناوچانەدا دروست كراوە، كەش و هەوایەكی تەندروست لە نێوان پێكهاتەكاندا دروست بكات بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن بەبێ دوژمنایەتی و ڕق و كینە پێكەوە بژین. 5. هەندێ لە هاوڕێیان لە بێ ئومێدی و وەڕسی زیاتر شتێك نابینن. هەڵبەتە خەڵكێكی زۆر تووشی بێ ئومێدی بوونە و باوەڕیان بە دروشمی بریق و باق نەماوە، چونكە زیاتر لە نیو سەدەیە بەو دروشمانە لە كارەساتێكەوە دەبرێن بۆ كارەساتێكی تر. لە گەڵ ئەوەشدا مرۆڤ ناچارە هەمیشە بەدوای ڕێگە و دەرچەدا بگەڕێت تا ئەو ڕۆژەی دەمرێ. كوردی كەركوك، هیچ نەبێت لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، كارەسات و ماڵوێرانی زۆری بەسەردا هاتووە، بەڵام هەمیشە هەڵساوەتەوە. ڕاستە لە ڕابردوودا داگیركەران و نەیاران كارەساتیان بەسەردا دەهێنا، بەڵام سەبەبكارانی ئەم جارەیان هاوزمان و هاوچارەنووسەكانی خۆیان بوون، بۆیە زەبرەكە زۆر قورس‌تر و هەڵسانەوەكەش لە جارانی پێشوو زۆر گرانترە. ئەوەی بیەوێ لە كەركوك و ئەو ناوچانە بۆ كارێكی لەم جۆرە هاوبیر و هاوكار ببینێتەوە، زەحمەتی زۆر دەكێشێ. لە لایەكەوە بێ متمانەیی باڵی بەسەر خەڵكێكی زۆردا كێشاوە، لە لایەكی تریشەوە ئەم حیزبانە كۆمەڵێ زۆر خەڵكیان بەخۆیانەوە گرێداوە، كە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان بەو گرێدانەوە بەندە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەیان لێ ناكرێت بە ئاسانی هەڵویستی جیاواز لەوەی حیزبەكانیان داوای دەكات بنوێنن. 6. هەندێ هاوڕێ وا تێگەیشتوون وەك ئەوەی من بمەوێ توركمان و عەرەبی كەركوك پشت گوێ بخرێن. بەپێچەوانەوە من پێم وایە ئەم كارە سەرناگرێت ئەگەر هەوڵ نەدرێت لە گەڵ كەسانی ڕۆشنبیر و كۆمەڵایەتی توركمان و عەرەبدا قسە بكرێت، لەوانەی باوەڕیان بە پێكەوە ژیان لە نێوان پێكهاتەكاندا هەیە. ئەم خەڵكە هەر دەبێ پێكەوە بژین، لەو ژینگە ژەهراوەییەی حیزب و گروپە توندڕەوەكان لە هەموو پێكهاتەكان دروستیان كردووە خەڵكێكی لە هەموو پێكهاتەكان وەڕس و بێزارن. پێموا نیە مرۆڤ هەبێ حەز بكات لە كەش و هەوایەكدا بژێت كە پڕ بێت لە ڕق و كینە. ئەو پێكهاتانەی مەترسی بچووك بوونەوە و پەراوێزخستنیان هەیە، دەبێ دڵنیا بكرێنەوە كە مافەكانیان بەند نین بە ژمارە و دێرینی مێژوویانەوە لە كەركوك، پیویستە هەموو كەسێك لە سەر بنەمای هاووڵاتێتی مافی سیاسی، كولتوری و كارگێڕی دابینكراو بێت. لە هەمان كاتدا هەموو ئەوانەی باوەڕیان بەپێكەوە ژیان هەیە دەبێت لە خەباتی بەردەوامدا بن لە دژی ڕەگەزپەرستی، جیاكاری و هزری شۆڤێنی لە هەرلایەكەوە بێت. 7. ئەم كارە بە دەستەجەمعی و خۆبەخشی دەكرێت، واتا وەك كۆمەڵەیەك، ڕێكخراو یا وەقفێك بە واتایFoundation . ئەم جۆرە ڕێكخراوانە لە وڵاتانی پێشكەوتوو زۆر باون و كاری زۆر دەتوانن بكەن. بۆ ئەوەی بتوانن هاوكاری نێودەوڵەتی بەدەست بێنن پرسەكانی پێكەوە ژیان، پاراستنی مافی مرۆڤ و كەمینەكان دەكەن بە بنەمای كارەكانیان. واتا ئەوەی دەیەوێت ببێت بەسەركردە و ڕابەر لێردەا خۆی نابینێتەوە، ئەوانەشی دەیانەوێت بە چەند دروشم و قسەی زبر و پەلاماری ئەم و ئەو ببن بەئەندام پاڕلەمان و وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی لێرە هیچیان دەست ناكەوێت. كورد حەز دەكات بچێتە حیزب و ڕێكخراوی تازەوە و دوای ماویەكی كەم تاقەتی لێی دەچێت، بۆیە زۆر گرنگە ئەوانەی ئەم كارە دەكەن بۆ خەڵكی پێگەیشتوو و هاوسەنگ بگەڕێن، نەك كۆمەڵی بۆر و زۆر لە خۆیان كۆ بكەنەوە و دواتر وەك بەفری هاوین زوو بتوێنەوە. ئەوانەی ئەم كارە دەكەن دەبێت باوەڕیان بەوە هەبێت كە ئەوان بۆ ئێستا و داهاتووی نەتەوە و نەوەكانیان كار دەكەن. 8. بۆ ئەوانەی دەڵێن ئێمە چیمان پێ دەكرێت و بێ پشت و پەنای پارتەكان هیچمان پێ ناكرێت، با سەیرێك بكەن بزانن هاوشارییە توركمانەكانیان چۆن كار دەكەن. نە هێزی چەكدارییان هەبوو، نە خاوەن دەسەڵات بوون، بەرگەی هەموو زەحمەتییەكانیان گرت، چونكە لەسەر پرسە سەرەكییەكان یەك هەڵوێستن. من باسی ئەوە ناكەم، چەند پارتی سیاسی و بۆچوونی جیاوازیان هەیە. باسی ئەوەش ناكەم ئایە سیاسەتی حیزبەكانیان دروستن یا نا، بەڵكو باسی ئەوە دەكەم كە هەموو دەزانن بەرژەوەندییە باڵاكانی پێكهاتەكەیان لە كوێ‌یە. شیعە و سوننەی عەرەب دوای یەكیان بڕییەوە، ئەمان ڕێگەیان نەدا ئەو جیاوزاییە مەزهەبییە بگاتە ئاستی كێشەی گەورە و پێكدادان. هۆكاری هەموو ئەمانە لەوەدایە كە توركمانەكان بەگشتی هەستی نەتەوەییان بەهێزە و لە پرسە سەرەكییەكاندا جۆرێك لە یەكدەنگییان هەیە. ئەمە فاكتەرێكی هەرە گرنگە بۆ هەموو گەل و نەتەوەییەك بیەوێت خۆی ئیسپات بكات و خەڵك گوێی لێ بگرێت و حیسابی بۆ بكرێت. پێم سەیرە زیاتر لە نیو ملیۆن كورد لە كەركوك بڵێن هیچمان پێ ناكرێت. خەباتی كورد لە كەركوك ئەمڕۆ بە بەراورد لە گەڵ سەردەمەكانی پێشوودا زۆر لەبارترە و مەترسییەكانیش لە چاو سەردەمی سەدام و بەعس زۆر كەمترن. خۆ هەر ئەم كوردە بوو گوێی بە هەموو جەبەرووتی بەعس نەدەدا و لە دژی خەباتی دەكرد و قوربانی زۆری دەدا. ئەی بۆ ئەمڕۆ خەبات بۆ مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ لە سارێكی وەك كەركوك وا بە زەحمەتی دەبینرێت. هەڵبەتە سیاسەتی ملهوڕانەی حیزبە كوردییەكان هۆكارێكی سەرەكی ئەم بارە دەروونییەیە و دەرباز بوون لێی كارێكی ئاسان نیە، بەڵام مەحاڵیش نیە.
سەركۆ یونس لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا و لەگەڵ نزیك بونەوەی جەژن بەشێكی زۆری هاونیشتیمانیان پێیان باشە بەشەودا بازاڕ بكەن و پێداویستییەكانیان دابین بكەن. لەڕاستیدا ئەمەش دیاردەیەكی شارستانی نوێ یە و دەرهاویشتەی جیهانگیری یە و ماوەی چەند ساڵێكە بووەتە كلتور لە كۆمەڵگای كوردستاندا بەشێوەیەك كاریگەری هەبووە لەسەر جموجوڵی كڕین و فرۆشتن و گەشەی ئابوری هەرێم. كات یەكێكە لەڕەگەزە گرنگەكانی بازاڕ و ئەو كاتەی كە كڕیار‌و فرۆشیار بەیەك دەگەن نرخەكان دیاری دەكرێت و كرداری ئاڵوگۆڕ ئەنجام دەدرێت .. خۆشبەختانە بەهۆی سەقامگیری ئەمن و ئاسایش لە كوردستاندا ڕێژەیەكی زۆری كڕیاران بەشەو خواستەكانیان پڕدەكەنەوە و هەرچی مۆڵ و سۆپەرماركێت و بازاڕی میللی و هاوچەرخ هەیە جمەیان دێت لە كڕیاران و هەوڵ دەدەن پێویستییەكانیان بە كەمترین تێچون و نزمترین نرخ بەدەست بهێنن ، كەدەتوانین بڵێین زۆربەی خواستەكانمان لەم كاتانەدا جل‌و بەرگ بۆ خانمان ومناڵان و سەبەتەی خواردن و خواردەمەنی یە و بەشێكی تری هاونیشتیمانیان دەچنە بازاڕ و مۆڵەكان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و قەرەبوكردنەوەی ڕۆژەكان كە بەهۆی بە ڕۆژوو بون و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە ناتوانن بچنە دەرەوە.ئەوەشمان بیر نەچێت چاولێكەری خێزانەكان كاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر شەوانەبازاڕ و هۆكارێكە بۆ برەوسەندنی ئەم دیاردەیە. لەڕاستیدا شەوانە بازاڕی هاونیشتیمانیان و كڕیاران لەمانگی ڕەمەزاندا بۆ چەند هۆیەك دەگەڕێتەوە لەوانە زۆربەی كڕیاران بەهۆی ئەوەی كە بەڕۆژوو دەبن و زۆربەی كاتەكانی ڕۆژ لەماڵەوە پشوو دەدەن و پلەكانی گەرماش ووردە ووردە بەرزبوەتەوە و ناتوانن بچنە بازاڕەكانەوە و هەروەها بەشێكی تری كڕیاران بریتین لە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەت ئەمانە بەڕۆژ لە دەوامدان و ماندوو دەبن ناچار بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان بەشەو دەچنە بازاڕ‌و مۆڵەكان. ئەوەمان لەبیر نەچێت لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخەكان بەهۆی خواست و خستنەڕووە دیاری دەكرێن بەبێ دەست تێوەردانی حكومەت، لەم مانگەدا یاسای خواست كار ناكات (پەیوەندیەكی پێچەوانە هەیە لە نێوان نرخ و بڕی خواست ) واتە ئەگەر نرخ بەرز ببێتەوە ئەوا بڕی خواست دادەبەزێت بەڵام بەهۆی زۆری خواستەوە و ناچار بوونی كڕیاران بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان ئەم یاسا ئابورییە كاری پێ ناكرێت و خێزانەكان زۆربەی داهاتەكانیان و بگرە هەندێ جار قەرزیشی بۆ دەكەن لە پێناو دابین كردنی پێداویستییەكانیان ئەمەش بارگرانیەكی ترە بەسەر شانی لێپرسراوانانی خێزانەكانەوە و خەرجییەكانی خێزان لەم مانگەدا دوو ئەوەندە و زیاتریش دەبێت ! لەلایەكی ترەوە بەسەیركردنی خێرا لەهەموو ئەو بازاڕكردنانەی كە ئەنجام دەدرێت دەردەكەوێت كەبەشی هەر زۆری خواست بۆ كڕینی شمەك و كەلوپەلی كەمالین (جوانكاری،ڕوواڵەتی) ئەمەش مانای گۆڕانكارییە لە گوزەرانی هاوڵاتیاندا بەرەو باشبون و لەلایەكی ترەوە بەداخەوە كڕیاران و بەكاربەران زۆر زوو قەیرانی دارایی و ئابوری كوردستانیان لەبیركردوە و هەرچەندە هێشتا قەیرانەكە بەتەواوەتی بنبڕ نەكراوە هەر بۆیە پێویستە بزانین كە ئیدارەدانی ئابوری دروستی بەكاربەران ئەوەیە كە پاشەكەوت بكەین و هەرچی مایەوە خەرجی بكەین نەك بە پێچەوانەوە داهاتەكانمان خەرج بكەین و هیچ بڕە پارەیەك پاشەكەوت نەكەین. ئەوەی لێرەدا گرنگە تیشكی بخەینە سەر بۆ ئەوەی هەردوولا (كڕیاران و فرۆشیاران) بتوانن ئامانجەكانیان بەدەست بهێنن لە بەرژەوەندی هەردولا ئەم مانگە پیرۆزە بەڕی بكرێت و ئیستیغلال كردنی تێدا نەبێت لە ڕووی نرخ و جۆری شمەك و كاڵاكانەوە وئەم هەلە نەكرێت بۆ ساغكردنەوەی شمەك وكاڵای خراپ و ماوە بەسەرچوو، هەردوولا بەچاوێكی نەتەوەیی و ئایینی یەوە لەم دیاردەیە بڕوانن.جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لە هێزەكانی ناوخۆ بكەین بۆ هەوڵ و ماندوبونیان و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام و سەقامگیر كە دڵنیایی بە هەموولایەك دەدات .. هیوادارین ئەم دیاردە شارستانی یە لەساڵانی داهاتودا بەردەوام بێت و گەشەی زیاتری پێ بدرێت و ئەم ڕووە گەشە جوانەی ئابوری و كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانیەی كوردستان بەهەموو لایەكی بگەیەنین... *ئابوریناس
هونه‌ر حاجی جاسم سه‌ره‌تا: به‌شێوه‌یێکی گشتی له‌گه‌ل گه‌شه‌کردنی هه‌ر پڕۆسه‌یێك له ده‌ستپێکردندا، ململانێکانیش گه‌شه ده‌که‌ن. به تایبه‌تیش له کایه‌ی سیاسیه‌تدا به جیاواز به هه‌موو کایه‌کانی تری کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، سه‌ربازی و کایه‌کانی تر، کایه‌ی سیاسی فه‌زایێکی ئالۆزو زه‌حمه‌ته، ئه‌مه‌ش وایکردوه پێویستی زۆری به معریفه و توانای فکری هه‌بێت. تاکو بنه‌ما جیۆستراتیژیه‌کان Geostrategic ده‌ستنیشان بکرێن. له لایێکی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێك بمانه‌وێت باسی رۆلی "حیزب سیاسی" بکه‌ین له پڕۆسه‌ی سیاسی. ده‌بێت ته‌رکیزێکیسه‌ره‌کی بخه‌ینه سه‌ر هه‌لسه‌نگاندنی حزبی سیاسی، که ئایه میکانیزمی کارکردنیان بۆ دروستکردنی کادیری سیاسی حیزبی و حکومی چیه؟. وه هه‌روه‌ها ده‌بێت ببپرسین ئایه ده‌روێشی سیاسی کێیه؟. وه به‌کێ ده‌گوترێت ده‌روێشی سیاسی؟ ئایه په‌ره‌وه‌رده‌ی هێزی سیاسی مۆدێرن چیه؟ به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می Globalization جیهانگیریدا. ئایه ئه‌و فاکته‌رانه چین که بوینته هۆی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق؟، وه هه‌روه‌ها بۆچی به‌رده‌وام ئه‌م حاله‌ته‌ش له زیادبوونه؟. ئایه مه‌ترسیه‌کانی هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی چین؟. ئایه به چ جۆره میکانیزمێك ستراتیژی و سیاسی قوتارمان ده‌بێت له هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی حیزبی و ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی؟. ئایه په‌روه‌رده‌ی سیاسی تێکه‌لکێشه له‌گه‌ل پڕۆسه‌ی نیشتمانسازی؟، وه ئایه ئه‌م پڕۆسسه چۆن چۆن دێته کایه‌وه؟. ئایه بۆچی له هه‌موو کات زیاتر ئێستا پێویستیمان به په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌یه؟. له‌م نوسینه هه‌ول ئه‌ده‌ین وه‌لامی هه‌مو ئه‌و پرسیارانه به‌شێوه‌یێکی مه‌وزوعی و زانستی بده‌ینه‌وه!. ده‌روێشی سیاسی چیه؟ ره‌گو ڕیشه‌ی "ده‌روێش" مێژوویێکی قولی هه‌یه به تایبه‌تیش له لایه‌نی ئاینیه‌وه، به‌لام کاتێك ئاین ده‌خرێته خزمه‌ت سیاسیه‌تکردن، ده‌روێش له‌رووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ده‌گۆڕێت. چونکه کاتێك له ئه‌وڕوپا که‌نیسه حوکمی ده‌وله‌تی ده‌کرد کۆمه‌لێك فاکته‌ر وایکردبوو که که‌نیسه تاکو ماوه‌یێکی زۆر حوکمی ده‌وله‌ت بکات، یه‌کێکیش له‌م هۆکارانه بریتی بوو له هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی. بۆیه یه‌کێك له پایه‌کانی ڕاگرتنی ئه‌وسای ڕای گشتی بریتی بوو له "موخلیصی ده‌روێش بۆ شێخه سیاسیه‌کان". به‌لام له‌گه‌ل هاتنی Renaissance Period"سه‌رده‌می ڕێنساس" پڕۆسسه‌ی دروستکردنی ده‌روشیش به‌ره‌و که‌می ڕۆیشت له کیشوه‌ری ئه‌وڕوپا. له زمانی عه‌ره‌بیدا به ده‌روێش سیاسی ده‌گوترێت" المورید السیاسی "، وه هه‌رچی تایبه‌تیشه به زمانی ئینگلیزی‌دا پێی ده‌گوترێت Disclose The Political. له لایێکی تریشه‌وه شێخی سیاسی هه‌میشه ئه‌و پڕنسیپه زۆر گه‌وره و گرینگه‌ی کاری بۆ ده‌کات، بریتیه له‌وه‌ی که "ده‌روێش سیاسی" نابێت بنه‌ما فه‌لسفیه‌کانی فکری سیاسی و هاوکێشه جیۆستراتیژیه‌کان بخوێنته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌روی خۆی پێی ڕاده‌گینرێت وه‌کو توتی بیلێته‌وه. به مانایێکی تر ئێستا ده‌روێشی سیاسی تێکه‌لکێشه له‌گه‌ل شه‌پۆلی به‌ربلاوی پۆپۆلیزمی سیاسی، که ئێستا به‌شێکی هه‌ر زۆری ولاتانی ناوچه‌که و جیهانیشی گرتۆته‌وه. له هه‌رێمی کوردستانیش هێزه سیاسیه‌کان تیۆری په‌ره‌پێدان به ده‌روێشی سیاسی زۆر به باشی بۆخۆیان وه‌به‌رهێنانی سیاسی Political Investment له‌سه‌ر ده‌که‌ن. هه‌رێم هه‌ر هێزێك بۆخۆی کۆمه‌لێك ده‌روێشی ڕاگرته‌وه ڕاهێنانیان پێ ده‌کات، له هه‌ندێک هێزی سیاسیش ده‌روێش به موقابیل مادی کاری ده‌روێشی ده‌کات، به‌لام له به‌شێکی هێزه نوێکاندا ده‌روێش ته‌نیا به نان و زگ کاری ده‌روێشی خۆی ده‌کات بۆ خزمه‌تی شێخه سیاسیه‌که‌ی. (( لێره مه‌به‌ستم شێخی سیاسی ڕابه‌ری سیاسیه که ئه‌ندامه‌کانی خۆی وه‌کو ده‌روێش سه‌یر ده‌کات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت)). په‌روه‌رده‌ی سیاسی چیه؟ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پڕۆژه‌یێکی ستراتیژی دوورمه‌دا پێویستی به ده‌سته‌بژێڕێك خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌یه، تاکو ئه‌وانیش له‌گه‌ل په‌ره‌پێدان به بنه‌ما ستراتیژی و فکریه سیاسیه‌کانی خۆیان کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به په‌روه‌رده‌ی سیاسی بکه‌ن. چونکه ئه‌سته‌مه بتوانرێت هیچ ترادسیۆنێکی سیاسی به‌بێ بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسی بچه‌سپێنرێت. به‌لام پێویسته بپرسین، په‌روه‌رده‌ی سیاسی چیه؟ چه‌ند جۆری هه‌یه؟. په‌روه‌رده‌ی سیاسی بریتیه له کۆمه‌لێك بنه‌مای فکری سیاسیPolitical Thought و ستراتیژی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی یان جێبه‌جێکردنی بنه‌ماکانی مۆدیلێکی سیاسی که زۆری بنه‌ما مۆدیله سیاسیه‌کانیش به‌ستراونه‌ته‌وه به گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی، به‌لام زۆرجاریش وا رێکه‌وتووه که په‌روه‌رده‌ی سیاسی Political Education نه‌یتوانیوه پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی جێگیر بکات. چونکه زۆرێك له مۆدیله سیاسیه‌کانیش، نه‌بوینته هۆی فه‌راهه‌مکردنی Democracyدیموکراسی و حوکمی قانون. هه‌روه‌ها عاده‌ته‌ن له‌گه‌ل هه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسیش دوو جۆری په‌روه‌رده تێدا دروست ده‌بێت، که پێکدێن له جۆری په‌روه‌رده‌ی دیموکراس و جۆری په‌روه‌رده‌ی نا دیموکراس!. فاکته‌ره‌کانی گه‌شه‌کردنی ده‌روێشی سیاسی! هیچ کاتێك پڕۆسسه‌ی سیاسی به‌بێ ده‌روێش نه‌بووه ، به‌لام له کاتێك بۆ کاتێك جیاوازی هه‌بووه، له‌پال ئه‌مه‌شدا له‌هه‌موو کات و زه‌مه‌نه‌کاندا. کۆمه‌لێك فاکته‌ر هه‌بووینه بوینته هۆی ئه‌وه‌ی که دیارده‌ی ده‌روێشی سیاسی گه‌شه بکات. بۆیه لێڕه هه‌ول ئه‌ده‌ین چه‌ند فاکته‌رێك ده‌ستنیشان بکه‌ین بوینته هۆی دروستبوونی ده‌روێشی سیاسی له‌ناو حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، چ ئه‌وانه‌ی له لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتن چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن!. یه‌ك. نا هۆشیاری سیاسی: هۆشیاری سیاسی کۆلگه‌ی سه‌ره‌کی پڕۆسسه‌ی دیموکراسی و دادگه‌ری کۆمه‌لایه‌تیه، به‌لام به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر نا هۆشیاری سیاسی بووه کۆلگه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت پارادیمێکی سیاسی مۆدێرن و دیموکراسی جێگیر بکرێت. به مانایێکی تر نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی له‌ناو هه‌ر رێکخراویکی سیاسی، هێلی سیاسی یان حیزبێکی سیاسی ده‌ره‌نجامی دروستونی ده‌روێشی سیاسیه!. له ئێستاشدا زۆربه‌ی هه‌ر زۆری حیزبه کوردیه‌کان کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به نا هۆشیاری سیاسی ئه‌ندامه‌کانیان ده‌که‌ن. دوو. ناسیۆنالیزمی وشکی سیاسی: زۆربه‌ی زۆری کاته‌کان ناسیۆنالیزمی سیاسی وشکی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌روێشی سیاسی زیاتر زه‌ق ببێته‌وه به تایبه‌ت کاتێك ڕابه‌ری سیاسی حیزبێك یان هه‌رێمێك خۆی وه‌کو قائیدی نه‌ته‌وه‌ی خۆی نمیاش ده‌کات، ئه‌و کات به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمNationalism بریتیه له ده‌روێشی سیاسی. ئه‌م بارودۆخه‌ش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆر به چڕی ده‌رکه‌وتووه. به تایبه‌ت کاتێك ململانێی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕویان له زیادبوون ده‌کات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه بلێین ناسیۆنالیزم فاکته‌رێكی دیاری دروستبوونی ده‌روێشی سیاسیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق. سێ. نه‌بوونی ترادسیۆنێکی سیاسی: کاتێك تڕادسیۆنی سیاسی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی خۆی دروست ده‌کات، ئه‌وه ده‌ره‌نجامی دروستبونی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی Human Resource ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بریتی ده‌بێت له ده‌روێشی سیاسی. له کوردستانی عێراق ئه‌و دوو مه‌دره‌سه‌یه‌ی بوونی هه‌یه ته‌نیا پشتیان به‌ستوه به دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی، نه‌ک دروستکردنی کادیری سیاسی خاوه‌ن فکر و خاوه‌ن دیدی ستراتیژی، وه هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌ی تریش دروستبوون هه‌مان مۆدیلیان دووباره کرده‌وه ، وه هه‌مان فۆڕمی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسیان دروستکرد. چوار. پۆپۆلیزم: شه‌پۆلی پۆلۆلیزم Populism به ده‌گمه‌ن کار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسی ده‌کات، چونکه خۆی له هه‌ناوی خۆیدا ستراتیژی فه‌وزای گرتۆته خۆ، له هه‌رێمی کوردستان له ده سالی ڕابردوو ڕۆژ به رۆژ گه‌شه‌ی شه‌پۆلی پۆلۆلیزم زیاتر به‌دی ده‌کرێت، وه ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ش ڕۆژ به رۆژ وایکردوه کار له‌سه‌ر نه‌مانی په‌روه‌رده‌ی سیاسی، وه جۆره‌کانی تری په‌روه‌رده‌ی تریش بکات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که پۆلۆلیزم ببێته فاکته‌رێکی دیار له دروستکردنی ده‌روێش سیاسی، شه‌و ڕۆژ خۆی له سۆشیال میدیا Social Media و ئامێره زیره‌که‌کان خۆی نمایش ده‌کات، وه په‌نا ده‌بات بۆ شکاندنی هه‌موو قیمه‌کانی کۆمه‌لگا و مرۆڤایه‌تی. مه‌ترسیه‌کانی ده‌روێشی سیاسی: ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند سالی داهاتوو پڕۆسه‌ی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ره‌شیکی گه‌وه‌ره‌ی بێ په‌روه‌رده‌ی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که مه‌ترسیه‌کان زۆر گه‌وره‌تربن له هێرشی هێزیکی درنده‌ی تیرۆریستی خاوه‌ن چه‌ک، چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌گوزه‌رێت بۆ لێدانه له هاونیشتمانیانی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یێکی گشتی، که تاکێك دروست ده‌کات ته‌نیا به دوای حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی بێت، بیر له هیچ شتی تر نه‌کاته‌وه. چ جای بیری له ڕیفۆرمی سیاسی و گۆڕانکاری سیاسی بکاته‌وه. لێڕه چه‌ند خالێك ده‌سنیشان ده‌که‌ین، که به هه‌بوونی مه‌ترسیه‌کانی ده‌روێشی سیاسی توشی چی ده‌بین ؟!. یه‌ك. دروست نه‌کردنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی: کاتێك ده‌روێش ئه‌بێت به حاکم یان به مانایێکی تر ده‌روێش ڕۆل ئه‌دات به شێخی سیاسی هیچ کاتێك دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی National Institutionنه دروست ده‌بێت، وه نه ده‌شبێت به دامه‌زاروه‌ی دیموکراسی ئه‌گه‌ر دروستیش بێت، ئه‌وجا ئه‌مه هه‌م بۆ ناوه‌خۆی حیزبه‌کان ڕاسته، وه هه‌میش بۆ پڕۆسسه‌ی حوکمڕانی ڕاسته، ئه‌م حاله‌ته‌ش هه‌م له ناو حیزبی کوردی Kurdish Party بۆته واقیعێکی نه‌خۆش، وه هه‌میش له حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. دوو. ڕیگریکردن له هه‌بوونی مۆدیلی سیاسی: هه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده‌ی ده‌روێش هه‌م ڕێگری ده‌کات له دروستبونی مۆدیلی سیاسی Political Paradigm، وه هه‌میش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی. له هه‌رێمی کوردستانیش ده‌روێشی سیاسی ڕێگریێکی سه‌ره‌که‌یه له نه‌هێنانه پێشه‌وه‌ی یان پڕاکتیزه‌کردنی مۆدیلێکی سیاسی جیاواز له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه!. سێ. دروست نه‌بونی هۆشیاری سیاسی: تاکو په‌روه‌رده‌کردنی ده‌روێشی سیاسی Disclose The Political زالتربێت له په‌روه‌رده‌ی سیاسی مۆدێرن، ئه‌وه ئه‌سته‌مه هه‌رگیز ئاستی هۆشیاری سیاسی ببێته هه‌وێنی حیزبی کوردی و حوکمڕانی کوردی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی. هه‌روه‌ها دروست نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی و چه‌قینی ئه‌م بارودۆخه پڕ مه‌ترسیداره بۆ کایه‌ی سیاسیه‌ت به‌شێوه‌یێکی گشتی. چاره‌سه‌ر چیه؟ بۆ چاره‌سه‌کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سیاسی Political Awareness چه‌سپاندنی په‌روه‌رده‌ی سیاسیێکی جیاوازه له ده‌روه‌ی مه‌دره‌سه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی ئێستای کوردستانی عێراق. پڕۆسسه‌ی سیاسی پێویستی به په‌روه‌رده‌یێکی سیاسی جیاواز هه‌یه، که له ده‌روه‌ی ئه‌و هێزه سیاسیانه بیر بکاته‌وه. به مانایێکی تر هه‌رێمی کوردستان پێویستی به هێلێکی سیاسی نیشتمانی National of Political Trend هه‌یه، تاکو ئه‌م ئاراسته سیاسیه هه‌م مۆدیلێکی سیایسی مۆدێرن ته‌به‌نی بکات بۆ چه‌ند سالی داهاتوو، وه هه‌میش پێویسته ئه‌م هێزه خاوه‌ن مه‌نۆفێستێکی سیاسی و فکری نیشتمانی بێت. پێویسته مه‌رجی سه‌ره‌کی وبنه‌مای ستراتیژیه‌تی کارکردنی ئه‌م ئاراسته سیاسیه بریتی بێت له دوباره نه‌بونه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی میکانیزمی کارکردنی فه‌شه‌لی سیاسیه‌تکردن له کوردستانی عێراق، وه دوباره‌بونیات نانه‌وه‌ی سیسته‌می حوکمڕانیRehabilitation of System Government به هێزی ده‌سه‌لاتدار و هێزه‌کانی ده‌روه‌ی ده‌سه‌لات. چونکه تاکو هێزێکی سیاسی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی سیاسی و فکری و ستراتیژی خۆی ته‌به‌نی نه‌کات، گومان نیه شکه‌ست له‌سه‌ر شکه‌ستی سیاسی Failure of Politics له کوردستانی عێراق دوباره ده‌بێته‌وه! کوردستانی عێراق پێویستی به ئاراسته‌یێکی سیاسی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌کراوی سیاسی هه‌یه، له ده‌روه‌ی ته‌وریسی سیاسی, وه باوه‌ربوونی به پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی، وه هه‌روه‌ها بیر له دروستکردنی ئارسته‌یێکی سیاسی نه‌کاته‌وه وه‌کو کۆمپانیای سیاسیPolitical Company ،به‌لکو ده‌بێت ئه‌م هێزه خاوه‌ن دیدیێکی نیشتمانی بێت بۆ سیاسیه‌تکردن و واقیعی جیۆپۆله‌تیکی هه‌رێمی کوردستان Kurdistan Region of Geopolitics وه‌کو خۆی دیراسه بکات!. له بارودۆخی ئێستاشدا جارێ زه‌حمه‌ته ئه‌م مۆدیله پڕاکتیزه بکرێت، چونکه هه‌م باردۆخی سیاسیه‌که چه‌قی به‌ستوه، هه‌میش کۆمه‌لگا ماندو بووه به‌ده‌ست ململانێ سیاسیه‌کان و فه‌شه‌لی هێزه سیاسیه‌کان. به‌لام له چه‌ند سالی داهاتو ئه‌م مۆدیله سیاسیه، به به‌رگێکی په‌روه‌رده‌ی سیاسی نیشتمانی National Political Education هه‌ر له دایک ده‌بێت، ئه‌م له‌دایک بوونه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر کات، جوهدی کۆمه‌لگا، گۆڕانی کۆده جیۆستراتیژه‌کانی ناوچه‌که و گۆڕانی باردۆخی سیاسه‌تی کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی!. خوێندکاری دکتۆرا له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌کان، زانکۆی یوفۆی روسیای فیدڕال
پەیڕەو ئەنوەر دیارە لەدوای رووخانی سۆڤیەت و کۆتاییهاتنی جەنگی ساردەوە، سەرەتایەکی تازە، تێزی فکری تازە، خەیاڵ و ئۆردەرێکی تازە لەدایک دەبێت. جیهان زیاتر بەرەو ئەوە دەچێت چۆن بخرێتە نێو "رێکخستنی نوێی جیهانی" ەوە. دیارە جیهان لێرە زیاتر بەو مانایە دەبێت چۆن بە ڵیبڕاڵ بکرێت! چۆن زمانی قسەکردن، سیستمی پەیوەندییەکان و خولانەوەی، نیگار و ئەندێشە، سنووری بازاڕ و هێزەکانی ناوی، ژێرخان و روانینەکانی دابڕێژرێتەوە! دووبارە وێنەی تازەی بۆ دابمەزرێنێت. یەکێک لەو تێزانەی کە دەیەوێت رۆحی ئایدۆلۆژیا و خەیاڵەکانی دەرەوەی لیبڕاڵیزم بمرێنێت و بکوژێت، فۆکۆیاما و کۆتایی مێژووە. بۆچوونێک هەیە پێی وایە کوشتنی ئایدۆلۆژیا و سیستمی بیرکردنەوەی ئەوانی تر فۆڕم و مۆدێڵێکی تازەی تۆتالیتاریزم و بەشمولیکردنی دونیایە. لەدوای جەنگی ساردەوە، ئەمەریکا هەوڵدەدات "چین" ببێت بە کایەکی بەلیبڕاڵکراو! ئەندێشە و بیرکردنەوەی، خۆڕێکخستن و فەڵسەفەی بازاڕی، جوڵە دەرەکییەکانی، تەکنەلۆژیا و شێوازی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی، ناسنامە و هاوڕێکانی هەمووی لەژێر پایە و سێبەر و تۆنەکانی 'رێکخستنی نوێی جیهانی" ەوە بێت! یان بەلایەنی کەمەوە لەو وێنە ئەمەریکییە نزیک بێت کە ئەمەریکا دەیەوێت و بەرهەمی دەهێنێت. ئەمڕۆ "چین" وەک ئەکتەر، وەک جەمسەر، وەک جیۆپۆلەتیک و خاوەن دەسەڵات و مەعریفە دژ بەوانە دەردەکەوێت و کاردەکات. ژێرخانە سیاسییە ناوخۆییەکەی دژ بە New World Order دەخاتەکار، کەمینەکان دەچەوسێنێتەوە! لەرێگەی تەکنەلۆژیاکەیەوە بەردەوام بەدوای کەمینەی [ویگورە موسڵمانەکانی] وڵاتەکەیەتی! چاودێرییان دەکات، دیسپلینیان دەکات؛ وەک هێزێکی شمولی لەگەڵیان لە پەیوەندییدایە! لەدەرەوەی خۆی بەدوای جیۆگرافیای سیاسی و هاوڕێ و هاوبەشی ئابووری تازەیە [پڕۆژەی رێگای ئاوریشم]. زۆر بەقوڵی خەریکی ئەوەیە لەڕووی ژێرخانی تەکنەلۆژیا و سایبەر سیکیوریتییەوە ئەمەریکا تێپەڕێنێت. ئەم دۆخ و باڵاییەی چین بۆ ئەمەریکا نامۆیە، جێگەی قبوڵکردن و رازیبوون نییە. ئەمەریکا لەڕێگەی کۆمپانیا و هێزی تەکنەلۆژییەوە چین سزا دەدات! گوگڵ و کۆمپانیاکانی تر ناچار دەکات نەبن بە بەشێک لە ژێرخانی تەکنەلۆژی چین و کۆمپانیایەکی وەک هواوی! پێدەچێت خەمی ژمارە یەکی ئەمەریکا ئەوە بێت چین لە داهاتوویەکی نزیکدا لەرێگەی ئابووری و تەکنەلۆژیاکەیەوە پایەکان و زمانی قسەکردنی سیستمی نوێی جیهانی بلەرزێنیت، لاوازی بکات و دەستکاری بکات. بازاڕی جیهانی وەک ناسنامەی لیبڕاڵیزم و یەکەیەکی ئۆتۆنۆم و پڕ ئەکتەر بخاتە ژێر هەڕەشەوە. ئەمەریکا ترسی هەیە چین ببێت بە جەمسەر و رکابەری لە نێو سیستی سیاسی نێودەوڵەتیدا بەڵام پێچەوانەی ئەو و دژ بە ئەو بیربکاتەوە و بڕیاربدات! دیارە سیستمی دوو جەمسەری هێشتا بەلای ئەمەریکاوە پرە لە ماندووبوون و وەرسبوون و بەفیڕۆدانی وزەیەکی بێ سنوور`
سەید ئەكرەم ده‌نگدانا كوردان بو ئه‌ردوغان و ئاق پارتی خوكوژیه و مه‌سترین بێ رێزیه هه‌مبه‌ری دوزا كوردی و خه‌لكێ كوردستانێ و بنه‌خاسمه‌یی گه‌لێ مه‌ی باكوری! گه‌لێ مه‌یێ كورد و خه‌لكێ كوردستانێ بهه‌می پێكهاته‌یێ خوه‌یێ نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بی... بده‌هان ساله ل سه‌ر ڤێ ئاخێ دژیتن، كو ئاخا باب و كالێ وایه، نه‌كوچبه‌رن و نه‌ژی گه‌روكن، به‌لكی خه‌لكێ ره‌سه‌ن و نه‌ژاد كوردستانینه، ژئاخا میدیا و میزوبوتامیا... خوه ژیێن كه‌ڤناریێن خوه‌یه، سه‌ره‌رایی وێ چه‌ندێ چ د دێروكا كه‌ڤندا( سه‌رده‌مێ رومیێن مه‌قدونی، پارسی و ئه‌خمینی، سلاجقه و ته‌تارو مه‌نغولیێن دورنده... شاهنشینێن ساسانی، صه‌فه‌وی، قاجاری، په‌هله‌وی...تورك و تورانیێن ئوسمانلی و مه‌مالیك و گه‌لێن داگیر كه‌رێن كه‌ڤن...)، تاكو سه‌رده‌مێ مێژویا نویی ژی( ل سه‌رده‌مێ ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌یا سوری، عێراق، فارس و توركیا كه‌مالی...)، واته زێده‌ی(1400)سالێن داگیركاری و بسه‌ردا گرتن و تالان كرن و مالوێری و وێ شویشتنا نه‌ژادیا هه‌مبه‌ری گه‌لێ كوردستانێ هاتیه كرن، لێ گه‌لێ كورد هه‌بوون و نه‌ژادێ خوه پارستن، برایی و بهه‌ڤرایی ژیانا ئولی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌می ره‌نگی پارستن و كویر كرن، دسه‌ر وێ هه‌می زولما لێ هاتیه كرن، دوژمنكاریا چ كه‌سه‌كی نه‌كر، ده‌ستێ خوه بو تیرورێ درێژ نه‌كر، ماف و ئازادیێن چ گه‌له‌كێ نه‌زه‌بت كرن، بتنێ بزاڤێن مافێن خوه‌یێن سروشتی و یاسایی و مروڤایه‌تی داخاز كرن...لێ دسه‌روێ هه‌میێ دا، داگیر كه‌رێن دوژمن و هوڤ – بتایبه‌تی داگیر كه‌رێن توركێن تورانی(نه‌خاسم ئه‌وێن خوه د كه‌ساتیا ئه‌ردوگان و حزباویا ئاق پارتی دا دبینن..)، یا به‌رده‌وامه ل سه‌ر ره‌شه كوژی و چ نه‌كرنا گه‌لێ مه‌یێ باكور، دبیتن هه‌ر ل ده‌ستپێكا هاتنا ئه‌ردوگان و حزب‌ا وی بو سه‌ر كورسیكا ده‌ستهه‌لاتێ، هه‌لامه‌تێ دوژمنكاریا وان ل سه‌ر گه‌لێ مه ئاشكرا ببیتن...لێ گازیێن وان یێن سه‌خته و دره و نه‌مروڤایه‌تیا وان، نه‌بونه ئه‌گه‌رێ وێ چه‌ندێ گه‌لێ مه لباكور دژی وان بسه‌كنیتن و هه‌مبه‌ری وان ئیراده‌یا خوه بكار بینیتن...به‌لكی خه‌لكه‌كێ زورێ كورد، گه‌له‌ك كوردستانیان خودا ناڤا پارتیا ئه‌ردوگانی و ده‌نگێ خوه دایێ و پشگیریا لیسته‌یا وان كرن، تاكو بوینه پارتیا ئێكێ و سه‌ركه‌ڤتیێن ئێكێ بده‌ست خوڤه‌ئیناندی ل سالا2003 و دووسێ گه‌رێن بسه‌ر دا، لێ ئه‌ردوگانی هه‌ر وه‌كی كه‌مال ئه‌تاتوركی و توركێن نه‌ژادپه‌ست و به‌لكی زور كویرتر و دژوارترێ دوژمنكاریا گه‌لێ كورد و خه‌لكێ كوردستانێ كر...یا ژوێ ژی خرابترێ، ئینكارێ كوردستان و هه‌بونا گه‌لێ كورد و كوردستانێ ژی كرن، زكێ وی ژ خوینا كوردان تێرنه‌بو، به‌زار و به‌لكی بسه‌دان هزرا كورد گرتن، ده‌ربه‌رده‌ركرن، ژ سه‌ر ئاخا باب و كالان كوچبه‌ری چاره‌نوسه‌كێ نه‌دیار كرن، بده‌هان و بگره بسه‌دان و به‌لكی بهه‌زاره‌ها گوند و شارێن كوردان خراب و وێران كرن، ده‌رگه‌هێ زیندانان ل كوردا ڤه‌كرن و بێی هیچ به‌لگه و سه‌نه‌ده‌كا یاسایی بده‌هان هزار كورد ئێخستنه ناڤا زیندانان، زێده‌ی(3000) سێ هزار سه‌ركرده‌یێن(هه‌ده‌پ و به‌ده‌پێ)ئێخستنه ناڤا كونجێن زیندانان...هه‌وێن برسیكرنێ، هه‌وێن شكاندن و ره‌زیل كرنا نه‌ژادی بئه‌وپه‌رێ هوڤاتی ل سه‌ر گه‌لێ مه دا هاژوان...نه‌ژادێ خوه ژبیر كرن، نه‌زانی ئه‌و كییه و كورێ كێیه، ب بێ منه‌ت، ب بێ شه‌رمی گازی د كر و دگوت ل ڤێره تشته‌ك نینه ناڤێ وی كوردستان، كورد نینن، ئه‌وێن به‌حسا كوردستانێ دكه‌ن، بلا بچن باكورێ عێراقێ، بلا بچن ده‌ڤ مه‌سعود بارزانی...ڤێره توركیایه و تشته‌ك نینه ناڤێ وێ كوردستان ...خودسه‌ردا دبرن و نه‌زانی كورد و كوردستان بهه‌زاره‌ها ساله هه‌ی، بده‌هان هزار ساله گه‌لێ كوردی و دگه‌ل گه‌لێن دی یێن كورستانانی ل سه‌ر ڤێ ئاخێ دژین...ئه‌ڤ ئاخه كوردستانه، ئاخا میدیا و میزوبوتا میایه...یێن مهاجر ل سه‌ر ڤێ ئاخێ، یێن ره‌ڤه‌ند و ل سه‌ر پشتا هه‌سپی هاتین نه‌كوردن، به‌لكی توركێن تورانینه، ته‌ته‌ر و مه‌نگولێن ره‌گه‌زپه‌رست و سه‌ر هشكن، ئه‌و وه‌لاتێ ئه‌ردوگان دبێژیتنێ توركیا، ناڤێ وێ نه‌توركیا، ئه‌ڤ ناڤه ل سالا1923ز و بسه‌ردا، ببریاره‌كا زالم، بناڤ ئینانه‌كا سه‌پاندی و دروست كری، هاتیه سه‌پاندن...ئه‌ڤ وه‌لاتێ دبێژنێ توركیا، نه‌توركیایه، به‌لكی كوردستانه( میزوبوتامیایه، ئه‌رمنستانه...ئاخا بابكالێن كوردستانیایه...)، یێن غه‌ریبه توركن، یێن غازی و داگیر كه‌ر توركن، یێن كو دڤێتن بچن و نه‌مین دیسان توركێن تورانینه...)، ئاخا مه، ئاخا ژیان و بهه‌ڤرا ژیانێیه، كورد و كوردستانیان هیچ ده‌مه‌كی كه‌سه‌ك ژناڤمالا خوه ده‌رنه‌كریه، په‌نابه‌ر، مهاجر، لێقه‌ومی، به‌نده‌وار و هه‌ژار، كوچه‌ر و كوچه‌رات...ل سه‌ر سه‌ران و ل سه‌ر چاڤان وه‌رگرتیه، هه‌تا داگیر كه‌ر ژی بسینگفرهه‌یی وه‌رگرتینه، خو دگه‌ل داگیر كاریێ ژی گونجاندیه( جاچ ده‌رد ده‌ردێ نه‌چاریێ بیتن، یان ژی ژ روحیه‌تا حه‌زژێ كرنێ و براتیێ بیتن..)، نوكه ژی كورد برایه‌تیا هه‌می گه‌لان قه‌بیل دكه‌ن، چ بزوری هاتبیتن یان ژی بخوشی و مێهڤانی هاتبیتن...لێ گه‌ر دور گه‌هشته وێ ئێكێ، ل سه‌ر وێ هه‌می زولم و زورداریا ئه‌ردوگان و حزب‌ا وی دكه‌تن، بئه‌و په‌رێ بێ شه‌ر می و بێ منه‌تیێ گازی بكه‌تن و ئینكارا گه‌لێ مه و ئاخا مه بكه‌تن...بێژیتن ڤێره تشته‌ك نینه ناڤێ وێ كورد و كوردستان...ئه‌وێن ڤی زمانی بكار دئینن، بلا بچن باكورێ عێراقێ( كوردستان ل ده‌ڤ قوزه‌ی عێراقی هه‌یه)، ئه‌ڤ رێڤه‌چونا ئه‌ردوگانی و حزب‌ا وی، ناماقیلترین و نه‌مروڤایه‌ترین هه‌لوێست و پر دوژمنكاری ترینێ رێك و رێبازایه، ئه‌ردوگان و حزب‌ا وی لبه‌ر خوه گرتی...نوكه ژی كو كه‌ڤتیه ناڤا شكه‌ستنه‌كا مه‌زن، ئیرادا خوه ژ ده‌ستدایه، سته‌مبول و ئه‌نقه‌ره ژ ده‌ستدانه...خودبینیتن مه‌لویل و شه‌رمه‌زار...ژنوی گازی كوردان دكه‌تن، مه‌دحوسه‌نایێ بو كوردان دكه‌تن، داخازیا ده‌نگێن كوردان دكه‌تن...له‌و دبێژم و بباوه‌رم ژی هه‌می خه‌لكێ باكور و توركیا ژی وێ چه‌ندێ دزانیتن، ئه‌ردوگان و حزباوی ژ بلی دشكه‌ستنه‌كا ئه‌زه‌لی دایه، مروڤێن دوو روینه، دره‌وین و فاسد و فاسقن، بێ شه‌رم و بێ ناڤ و بێ ناڤه‌روكن...دسه‌ركه‌ڤتنان دا مه‌غرور و دسه‌ردا چوینه، ل شكه‌ستن و كه‌ڤتنان ژی بێ ئیراده و هه‌رفوك و كه‌ڤتوكن...مروڤێن هوسان، نه‌سه‌ركرده‌نه، نه خودان نه‌ژادن و نه‌ژی خوه‌ناس دكه‌ن، ئه‌ردوگان ئیسبات كر، بو گه‌لێ كورد، بو هه‌می گه‌لێ مه‌یێ بوسلمانێ براست و راست گو، هه‌می گه‌لێ دونیایێ ژی وێ دزانن، ئه‌ردوگان ژ بلی تورانیه‌كێ ره‌گه‌زپه‌رست و خوه نه‌ناسه، ئه‌و مالوت و ماباتا تیرورو تیررورستێن داعشا ئیسلامیه...ئه‌و نه‌هه‌ر ره‌گه‌زپه‌رسته، به‌لكی ناخێ وی ناڤ و ناڤه‌روكا وی ل سه‌ر دوژمنایه‌تی و چونه‌كرنا گه‌لێ كورد و خه‌لكێ كوردستانێ، بگشتی ئاڤابویه و گه‌نییه‌كێ خرابه و قه‌د ساخله‌م نابیتن...بویه فه‌ره هه‌می كورد و كورستانی وێ باش بزانن..ئه‌ردوگان و حزباوی یاریه‌كا ره‌زیل و كه‌ڤتیه، پلایه‌كا ره‌شا دوژمنكاریێ و نه‌یارتیا گه‌ل و وه‌لاتێ مه‌یه...دروست بونا وان نه‌ڤیانه، بو نه‌یارتیا كوردان كار دكه‌ن، له‌ومانێ هه‌ر كورد و كوردستانی دڤێتن وێ بزانیتن...ده‌نگادان بو ئه‌ردوگان و بو حزب‌ا وی، ده‌نگدانه بو چونه‌كرنا كورد و كوردستانیان، خو كوشتنه و كاره‌ك و كریاره‌كا نه‌مروڤایه‌تی و نه وه‌لات پارێزیه...له‌و دبێژم، كوردینا، كوردستانینا هشیار بن ده‌نگێن خوه نه‌ده‌نه ئه‌ردوگانی و حزب‌ا وی، ده‌نگا نه‌ده‌نه بیناری یه‌لدرمێ خوفروش و خاك فروش، ئه‌ڤانا نه‌ژادێ خوه به‌رزه‌كریه، مروڤاتیا خوه فروتیه، مروڤێن چوریك و كه‌ڤتینه، نه‌بكێر هه‌وه دهێن و نه‌ژی دكارن توركیا بڤه‌گه‌رینن دوخێ خوه‌یێ جارن.
ئاریان فەرەج ئەنجامی مسۆگەری خیانەت، لەدەستدانی خاك ولاوازی میللەت و سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی دوژمنە، ئەوەی لە كەركوك و گەرمیان دەگوزەرێ، هەراشبوونەوەی داعش و سەرهەڵدانەوەی تەعریب، بەشێكن لە ئەنجامە حەتمی و چاوەڕوانكراوەكانی خیانەتی شازدەی ئۆكتۆبەر، دەی ئەگەر وانەبێ، خیانەت بۆ قێزەونە و خیانەتكاران بۆ روورەشی دونیا و قیامەتن!. ئەمەی سەرەوە حەقیقەتە حاشاهەڵنەگرەكەیە و بە هیچ بەهانەیەك نە ئەوكات و نە ئێستا پاساونادرێتەوە. نە لە بیر دەچێتەوە و نە هەرچیش بەسەر كەركوك و كەركوكییەكان دێت، جگە لە ئەستۆی خائینان، لە ئەستۆی هیچ كەسێك و هیچ روداوێكی دیكەیە. ریفراندۆم ترۆپكی خەباتی دیموكراتیانەی گەلی كوردستان بوو، مومارەسەی مافێكی رەوا بوو كە ئاسمان و زەمین بە كوردی وەك هەموو میللەتانی دیكە رەوا بینیوە. بڕیاری كۆی هێزە سیاسییەكان و بەدەنگی زوڵاڵی سەدی نەوەت و سێی خەڵكی كوردستان بە پیرۆزی گەیشت. ئەوانەی دژی بەشداری كەركوك بوون، هەڵبەت كەركوكیان بە كوردستان نەدەزانی بۆیە نەیاندەویست لە دیاریكردنی چارەنوسی كوردستاندا بەشدار بێت، ئێستاش بە كوردستانی نازانن و بۆیەش پەیماننامەی شەریكایەتی لەگەڵ موحافیزێكی تەعریبچی ئیمزا دەكەن. كەركوك ئەگەر بە سەنەدە مێژوویی و جوگرافییەكان خاكی پیرۆزی كوردستان بێت، ئەوا بە بەشداریی خەڵكەكەی لە ریفراندۆم و بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، بۆ یار و نەیاری سەلماند كە بێ هیچ شك و گومانێك دڵی كوردستانە، ریفراندۆم سەنەد و بەڵگەنامەیەكی گرنگتر و بەهێزتر و نوێتری خستەسەر بەڵگەكانی كوردستانییەتی كەركوك. ئەوەی كەركوكی بەو دەردە برد، ریفراندۆم نەبوو، خیانەت و خاكفرۆشی بوو، ئەو خیانەتەی گەر پێشمەرگە بەری پێنەگرتایە، هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستانیشی بەدەردی كەركوك دەبرد. تۆمەتدانە پاڵ ریفراندۆم لە لایەن خائینانی ئۆكتۆبەرەوە، رێك وەك ئەوەیە كۆی مەزڵومی و مافخوراوی و بندەستی كورد بكرێتە خەتای شۆڕش و پێشمەرگایەتی و كوردایەتی، لە موقابیلیشدا خیانەت وەك رێگای خەلاس و خۆشبەختی و سەرفرازی وێنا بكرێت.شەڕفرۆشتن بە ریفراندۆم وەك ئەوەیە كورد چاوی لە خائینان پۆشیبێت، بەڵام خائینان چاو لە پێشمەرگایەتی و سەربەخۆییخوازیی كورد نەپۆشن!!.
عەلی ئۆرەماری نەعلەتا دابەشبوونێ دناڤبەرا پارتێن كوردیدا وەك سەدەمەك بۆ لاوازكرنا هێزا كوردی و نەگەهشتن ب ئارمانجێن نەتەوەیی دەردەك گرانە ،نەیا ئەڤرویە و نەتنێ خاستەكاحزبی یە ژی ژبۆ فرەهبوونا جۆگرافیا هێزەكێ لسەر كیستێ لاوازكرنا هێزەكا دیتر ، بەلكی دەردەكێ گەڤنارە و بدرێژیا تەمەنێ تەڤگەرێن رزگاریا گەلێ كوردا هەبوویە و بەردەوام وەك دەرزەك و خالەكا نەرینی هاتیە دیتن ، دوژمنێن گەلێ مە ئەو دەرز بكارئینایە و تێرا هاتینە دناڤا دەمارێن گەلێ مەدا و بكەیفا دلێ خۆە و ژبۆ بەرژەوەندیێن داگیركەرا هێزەك ل دژی یادیتر بكارئینایە و سیاسەتێن ژێكڤەكە و زالببە ( فرق تسد ) لگەل تەڤگەرێن كوردی بدرێژیا دیرۆكا رزگاریا گەلێ مەدا هاتیە بكارئینان و دوژمنان مفا ژێ وەرگرتیە . ئەو ناكۆكیێن نهۆ تێنە دیتن و بەحسكرن دناڤبەرا پارتی و ئێكەتیێ دا ،بتایبەت گۆنەهباركرنا ئێكودوو لسەر شێوازێ رەفتاركرنێ و لاوازكرنا پێگەهێ یادیتر ل هەر ئێك ل كەركوك و مۆسل ، قەت گرێدایی دەرهاڤێژێن رویدانێن ریفراندۆمێ و 16ی ئۆكتۆبەرێ نین وەك تێتە ئازراندن ،تا رادەیا بكارئینانا ب ئاشكەرایا پەیڤا خیانەت كۆ ژلایێ هەڤالێن پارتیڤە گەلەك تێتە بكارئینان و هەر دەمێ گۆتن شازدەی ئۆكتۆبەرێ ئەڤە دەبیت دەستەواژەیا خیانەت ژی لگەل بێتە بكاربینن دا ئارمانجا خۆ بگەهینیت ، ئاراستەكرنا ڤێ پەیڤێ بۆ جوینا ناڤەراست و هەژار تێتە بكارئینان و گەلەك ژ مەعدا خەلكێ نەزان و سادەتێت ، لەوان ژی دەما هێزەك ئەوا دیتر ب خیانەتێ ل قەلەم ددەت ئەڤە رێك و دەلیڤا هزركرنێ كۆرت ڤەدبریت و ئێكسەر وەك فەرمان تێتە سەپاندن و رێكێ ل خەلكێ حزبی دبریت ژیۆارانە بیر بكەن ، كا كەنگی و چەوا پەیڤا خیانەت تێتە بكارئینان و چ رێز ل دەم و جه و دەلیڤا نائێتەگرتن ، خیانەت پەیڤەكا گران و واتە دارە و سەنگاوێ سەنگا پەیڤا (كوفر یان كافر ) دگریت دفەرهەنگا ئیسلامێدا ، چەند دروستە و چەندی ژی خراب بێی هزر تێدا بێتەكرن بسانەهی تێتەگۆتن و چ هژمار لسەر نەمایە و رۆژانەژی ژلایێ كادر‌و هەوادارێن ڤان دوو پارتیا تێتەگۆتن و ئێكودوو پێ تۆمەتباردكەن ، هەرەشەو ئێك دوو بخیانەت زانین ل جهەكێ تێتە گۆتن كۆ ئەڤ جهە یابوویە ناڤەندا ململانەیێن ئەتنیكی و مەزهەبی و تا ململانەیێن هەرێمایەتی ودەوڵەوتی ژی بخۆڤە دگریت و ئەگەر هێزەك هەبیت بەرپرسیاربیت كۆ ئەف باژێرە ( دل و قودسا ) كوردستانێ بێتە ژدەست دان ئەڤە بێی دوو دلی هەر پارتی و ئێكەتی نە ، ئەگەر ئێك ژڤانا بێژیت وەسا نینە بلا كەرەمبكەت خۆ ژمایتێكرنێ بڤەكێشیت و وێ بەرپرسیاریێ بۆ هێزا دیتر بجهپێلیت ، بەشەكێ ڤێ ئێك دوونەڤیانێ كریارەكا سیاسی یە ویێ ڤێ دەستەواژەیێ بەرامبەر یادیتر بكارتینیت كارڤەدانێن ڤالابوونێ نە ژ خەلكێ وێ دەڤەرێ ، دەما هێزەك خۆ لاواز دبینیت وەك نەریت بزاڤێ دكەت بارێ گران و سەدەمێن هەمی ئالوزیان پاڤێتە سەرملێن هێزا دیتر ، دبەرامبەردا خۆ بفریشتە و فریادرەس دزانیت . راستەیەكا هەی گرنگە هەڤالێن پارتی ژیۆارانە رەفتارێ لگەل دا بكەن ، لاوازی و كێمبوونا دەنگێن وێ ل كەركۆكێ قەت گرێدای رویدانێن ئۆكتوبەرێ نینە ،" هەلبەت ئەڤە بۆ ئێكەتیێ ژی ل مۆسل و بەهدینان دروستە" ، ئەگەر ئەوا پارتی دبێژیت راست بیت كە واتە مێژویا پارتی ل كەركوكێ ل 16 ی ئۆكتۆبەرێ دەست پێ دكەت ، بێ گۆمان نەخێر ل هەمی هەلبژاردنێن ل كەركوكێ دا هاتینە كرن ب پێی ئەنجاما وەسا دیارە كۆ دەنگدەرێن وێ لڤێ دەڤەرا گرنگا ناف لێ دانایی دلێ كوردستانێ دكێمن و یا لاوازە و نە بەشداریا وێ دهەلبژادنێن گۆلانا 2018ێدا ئەو دەنگدەرێن مایی ژی بێ هیڤی كرن ، وەكی كاچەوان ئێكەتی ژی ل مۆسل برێژەیەكا كێمتر یالاوازە یان وەكی پێدڤی نینە و دەنگدەرێن وێ ل چاڤ هەلبژاردنێن گەرێن دیتر كێمتر بووینە ، لێ جۆداهیا دناڤبەرا ڤان هەردو هێزاندا ئەوە ئێكەتی ملكەجی شكەستنێت خۆ دبیت و وەك هەیی قەبوول دكەت و خۆ لگەل ئەنجامان دگۆنجینیت ،لێ كێشە ئەوە پارتی شكەستنا قەبیل ناكەت وزهنیەتا وێ وەسایە كۆ هەر پاشڤەچوونەكا دەنگێن وێ دەستێ دوژمنەكی لپشتە و دوژمن ژی دفەرهەنگا ڤێ پارتیێ دا بەری هێزەكا دەرەكی و بیانی بیت ئەو هێزا كوردیا بەرامبەری خۆ بنەیارو دووژمن دزانیت و ئەفە ژی نەتنێ كریارەكا شاشە و خزمەتا پارتی ناكەت ، بەلكۆ ئەف ئێك دوو نەقەبیلكرنەیە دبیتە دەرزەك و نەحەزێن كوردا تێرا تێنە دلاشێ كوردیدا . زالبوونا ئێكەتیێ ل كەركوك و تاخانقین و زالبوونا پارتی ل موسل و تا شنگارێ دابەشبوونەكە نەیا نهۆیە وئەگەر وەك كوردەك ژی بخۆینین و ستراتیجەك ئێكگرتی هەبیت دناڤبەرا ڤان دوو هێزاندا ژخۆ گەلەك باشە و ل دوماهیێ هەردوو هێز هێزێن كوردینە و گۆمان لسەر مێژویا شۆرەشگێری و قوربانیێن وان نینە ،لێ ئەگەر دویر ژی نەچین ،دسەروبەندێن شەرێ رزگاركرنا عیراقێ ل 2003ێ و هێزێن باشۆر وەك هێزەكا كاریگەر لگەل هێزێن هەڤپەیمانان بەشداربووین دشەرێ رزگاركرنێ دا ،سەركێشیا تەوەرێ رزگاركرنا كەركوك بفەرماندە و هێزێن ئێكەتیێ هاتە ڕاست پاردكرن و تەوەرێ (میحور)موسل و دەوروبەرێن وێ بفەرماندە و هێزێن پارتی هاتە ڕاست پاردكرن ، ڕەنگە ئەف دابەشكاریە بخۆ ل وی سەردەمی سیاسەتەك بوویە هەڤپەیمانان بكارئینایە و بسەر سەركردایەتیا هەردو پارتیان دەربازبووە وئەڤرو ژی یێ باجا وێ دابەشكرنێ ددەن ، ژبەركۆ هەر ل دەست پێكێ هەڤپەیمانان سەرەدەری لگەل هێزێن پێشمەرگەهێ كوردستانێ نەكریە كۆ هێزێن نشتیمانی نە ، بەلكۆ وەك دوو هێزێن جۆدا سەر ب پارتی و ئێكەتیێ ڤە كریە و بۆ هەر ئەگەرەكێ بیت نەڤیایە وەك هێزەكا كوردیا ئێكگرتی سەرەدەریێ لگەل دا بكەت . دنهۆدا و پشتی دەربازبوونا زێدەتر ژ دوو سالان بسەر رویدانێن ( ریفڕاندومێ یان ئۆكتۆبەرێ ) كۆ خۆ دڤان هەردو دەستەواژەیاندا ژی دیارە دناكۆكن ، هندی پارتی یە هەمی ئالوزیێن پشتی 25/10/2017ێ ب ئۆكتوبەرێڤە گرێ ددەت و هەروەكی بەری 16 ی ئۆكتوبەری مێژو یا راوەستای بوویە و چ تۆشتەك روی نەدابیت و هەما بخافلەتی ڤە ئۆكتوبەر هات و تەڤن كرەف هری ، هندی ئێكەتی یە دەستەواژەیا ریفراندۆمێ بكارتینیت وئەگەر هەرچەندە هەڤبەشەكێ سەرەكی ژی بوویە ب ئەنجام گەهاندنا ریفراندۆمێ ، لێ هەر ئالوزیەكا پشتی ڤێ دیروكێ هاتبیتە كرن گرێ ددەت وەك دەرهاڤێژێن ئەنجامدانا ریفراندۆمێ ، لسەر ڤی بنیاتی پارتی تا دشیاندایە دژی ئاساییكرنا رەوشا كەركوكێ راوەستایە ، دەبیت وێژی بێژین كۆ دسەروبەندێن رویدانێن كەركوكێ دا پارتی شیا ب ماكینەیا راگەهاندنەكا ئاراستەكری كۆ میدیایەكا بهێز هەیە ، هەم پارێزگارێ لادایێ كۆ ئەندامێ مەكتەبا سیاسیا ئێكەتیێ بوویە بلایێ خۆڤە بكێشیت و هەم سەروكێ ئەنجۆمەنێ پارێزگەهێ ژی كۆ سەرب یەكگرتووی ئیسلامی بوویە بكێشیتە لایێ خۆ و ڤان هەردووكان زیرەكانە بكاربینیت دژی ئاسایكرنا رەوشا كەركوكێ و بدرێژاهیا ڤان دوو سالان بەلانسا سیاسی و لەشكەری بكەڤیتە ددەستێن هێزێن عەرەبی و حەشدا شیعی دا و كارڤەدان و ئاسەوارێن وێژی بۆ ئێكەتیێ بێنەهژمارتن و یا ئامادە ژی نینە بەشداریا كۆمبوونێن ئەنجۆمەنی دا بكەت بۆ دانانا پارێزگارەكێ كورد و دوماهیكێ ب دەستهەلاتێن پارێزگارێ ب وەكالەت راكان سەعیدێ نەژادپەرست بینیت ، ب حۆكمێ وێ ئێكێ دنهۆدا ئەندامێن لیستا برایەتی ئەوێن سەر ب پارتیڤە زێدەترن ژوان ئەندامێن سەر ب ئێكەتیێڤە كە ئەڤە بخۆ ژی بێ بەرنامەیی و لاوازیا ئێكەتیێ دەرتێخیت ، چما هێزەكا خۆدانێ خۆ نیڤەكا دەنگدەرێن پارێزگەهێ بیت لێ رێكێ بدەتە ئەندامێن خۆ دئەنجۆمەنیدا پۆستێن دیتر وەربگرن و ڤالاتیەكێ دبەرژەوەندیا پارتی دا دروست بكەت ، سەرئەنجام ئاساییكرنا رەوشا كەركۆكێ وەك كارتەكا بهێز ددەستێن پارتی دایە و كەنگی ڤیا هنگی ب پێی شەرت و مەرجان وێ رەوشا كەركۆكێ ئاسایی بكەت ، ل مۆسل كە دهەمان دەردا دژیت و كا چەوان كەركوك كەفتە ددەستێن هێزێن حەشدا شیعی دا بهەمان دەرد مۆسل ژی كەفتیە تێدا وڕەنگە هندەك زێدەتر ژی ژبەركۆ ل شنگالێ دا پارتی هێزەك كێمترە ژ جاران ، لێ ژبەركۆ نەخشەیێ سیاسی ل مۆسل جۆدایە و نەئێكەتی شیایە وەك پارتی بكەت ل كەركوك ونەژی پارتی رێك دایە ئەو ڤالاتی دئەنجۆمەنیدا دروست ببیت دبەرژەوەندیا لایەنێن دیتردا ، بوویە دشیاندا نەبوویە ئێكەتی وەك یاریكەرەكێ بهێز بشێت رێگریێ ل دانا پارێزگەهەكێ نوی بكەت و پارتی بسانەهی شیا لگەل حەشدا شیعی رێك بكەڤیت و پارێزگارەكێ سنی و لایەنگرێ حەشدێ و جێگرەكێ پارتی بۆ بدانن ، ، سەرئەنجام دویر ژ بەرژەوەندێن بلندێن دوزا كوردی ل ڤان هەردو پارێزگەهاندا كۆ دوو پارێزگەهێن گرنگن بۆ كوردان و دویر ژ ئارمانجێن نشتیمانی و نەتەوەیی و ل گوۆرەی بدەستڤەئینانا ئارمانجێن تەسكێن حزبی و خۆ دەرخستن كۆ هێزا ئێكانەیە دگۆرەپانێدا وپارتی تەكەز كر كۆ هەمی ئەو بابەتێن تێن گرێدان ب هەرێمێڤە ددەرازینكا كۆچكا پیرمامدا دەربازدبن . ل دوماهیێ ژی راستیەك هەیە نابیت نە پارتی خۆ ژێ خافلبكەت و نەژی ئێكەتی ، مێژو زوی گاڤان دهاڤێژیت و زوی دەربازدبیت و ژدەرڤەی ڤان هەردو هێزاندا ژی خەلكەكێ دیتر هەیە مێژویێ ل راستیا وێ دنڤیسیت و دبێژیتە سپی سپی و رەشی ژی رەش ،گرنگە پارتی باش بزانیت نەمۆسل بەهەشتا فیردەوسە كۆ هەمی هێزو شیانێت خۆ بۆبكاربینیت و ئارمانجێن حەفتێ سالێن هەردو شۆرەشێن ئیلول و گۆلان بێخیتە دخزمەتا پارێزگارەكێ نیف داعش و نیف حەشد تنێ ژبۆ هندێ خۆ دیاربكەت كۆ هێزا بەلانس ددەستاندا ئەوە ، و ئەوا مە بڤێت دێ ئەوبیت و ژبۆ ئێكلاكرنا هەر بابەتەكی ژی دئامادەبن دەستێ خۆ بێخنە ددەستێن هەر نەیارەكی ، لێ دئامادەنەبن دەستێ برایەتیێ بۆ هەفچەپەرو برایێ خۆ درێژ بكەت ، نە كەركوك ژی ئەو دوزەخە كۆ ژێ برەڤی ، ئەگەر نێزیك ببی دێ تەسۆژیت ویێ ئامادەنەبی خۆ مێژوا دڵێ كوردستانێ بكەیە خۆدان و تا دشیاندا بیت رێكێ نەدەی كۆمبوونێن ئاسایكرنا كەركوكێ بێنە كرن ، هەر وەكی نەفرەتان ژی ل مێژویێ بكەی كۆ دێ بلا پەترۆلا وێ بیرەك بایە لسەر سەفینی هەلاتبا و مەو گەرمیان و بابەگۆرگۆر چ لگەل ئێك هەیە ، رەوشەنبیرو ئەكادیمی و هەمی نشتیمان پەروەرەك و كورد پەروەرەك ژی بەری لایەنگرێن ڤان دوو پارتیا دخازكرینە فشار و بانگێن ئێكگرتنێ بلندبكەن ، حەتا كەنگی دێ ددەردێ ئەزو ئەز ئەگەر نەئەز نەكەس دا ژین .
د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی co2 له هەوادا به‌هۆی چالاکی مرۆڤه‌وه له زیاتر به کارهێنانی ووزه بوه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رمای ،که‌ئه‌نجامه‌که‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵۆکی جه‌مسه‌ره‌کانی زه‌ویه که هاوسه‌نگی ئاوهەوا ئه گۆڕێ به جۆرێ که به‌رزبوونه وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان وه بوونی لافاو وه وشکایی زیاتر‌و زیاتر ئه بێته دیارده له شوێنه جیا جیاکانی جیهان. گۆڕان له ئاو‌و هه وا که ئه بێته هۆی گۆڕان له سسته می ژینگه یی ecosystem په یوه‌ندی راسته و خۆی هه یه له سه رژیانی زینده‌وه‌ران وه له ناوچوونی biodiversity /هه مه جۆری ژیانی وه کاریگه‌ر ی ئه بئ له سه ر ته ندروستی کۆمه‌ڵ ، چوونکه له ناوچوونی ژینگه ی هه مه جۆری واته له ناوچوونی چه نده ها جۆری روه‌ک وزینده‌وه‌رانه که ئه مه ش زیان و کا ره ساتی لێ ئه که وێته وه له سه رهه موو ئاستێ. به‌رزبوونه وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان وه بوونی لافاو به هۆی گۆڕانی ئاو‌و هه واوه چه نده‌ها شار ی گه وره‌و بچووک له شوێنی جیا جیای جیهان له ژێرهه ره شه ی به ژێر ئاو که تنن . به هه مان جۆر،دیارده ی بێ بارانی وووشکایی له زۆرشوێنی جیهان بوونه‌ته هه ره شه ی جددی وه راستی له سه ر مانه وه‌ی خه ڵک له شوێنی مێژوویی خۆیان وه ناچار به کۆچ کردن ئه بن ، چوونکه نه ک هه رناتوانن به رده وامی به ژیانی ئابووری بده‌ن له ڕێگه ی به‌رهه م هێنانی به روبوومه کشتووکاڵیه کان وبه خێوکردنی ئاژه‌ڵ داریه وه ،به ڵکوو هه تا ناتوانن ئاوی پێویست فه راهه م بکه‌ن بۆ خواردنه وه بۆیه ناچار ئه بن کۆچ بكه ن بۆ شوێن وناوچه یه کی ترله ناو خۆی وڵات یا هه تا کۆچ بکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتیمانیان ،وه ک ئێستا رۆژانه له هه واڵه کا نه وه ئه بیستین ، که چۆن خه ڵک به ناو ده‌ریاو بیابا نه کانا له حاڵی کۆچ دان. دروست بوونی کۆچی به کۆمه ڵ له هه رشوێنێ بۆشوێنێکی ترله ناوهه روه ڵاتێ یا له وڵات وکیشوه رێکه وه بۆ وڵات وکیشوه رێکی تر نا ئارامی سیاسی ،کۆمه ڵایه‌تی وه کێشه ی ئا بووری وه دیمۆ گرافی لێ ئه که وێته وه که هه موو ئه مانه له ئه نجاما ئه شێ ببنه هه ڕه شه بۆ سه رئاشتی . له م شوێنانه ی که به هه رهۆیه ک بێ گرفتاری هه ژاری و خراپی سسته می به ڕێوه بردنیان هه یه وه‌ک وه‌ڵاتانی جیهانی سێ ،گۆڕان کاریه کانی ئاو‌و هه وا زیاتر‌و زیاتر کاریگه ری نه رێنیان ئه بێ له سه‌ر هه موو کایه کانی ژیانبه تایبه‌ت له سه‌رئاسایشی خۆراک. له به‌رئه وه ، بۆ ئه وه ی پارێزگاری له به‌رهه م هێنانی کشتووکاڵ وه ئه مجار ئا سایشی خۆراک بکرێ وه‌ک مه رجی سه ره کی بۆ به رده وامی ژیان پێویسته هه موولایه نه په یوه‌نداره‌کان له باڵاترین ئاستا به هاوبه شی نه‌خشه ی کا ردابنرێ بۆ ماوه‌ی کورت وه درێژخایه‌ن له بواری: 1- سیاسه تی ئاو: واته به کارهێنان ،هه ڵ گرتن وه به رێوه بردنی ئاوهه م له سه ر ئاستی نیشتیمانی وه هه م له سه‌ر ئاستی هه ر ناوچه یه‌ک به له به‌رچاو گرتنی ڕه‌هه ندی ژینگه‌یی ،ئابووری وه ته ندروستی کۆمه‌ڵ ،وه هه روه ها به کارهێنانی سسته می ئاودێری مۆدێرن تا ڕێگری بکرێ هه تا له که م ترین به فیڕۆدانی ئاو. 2- به رده وامی له به‌رهه م هێنانی به‌رو بوومی کشتووکاڵی له سه ر ئاستی نیشتیمانی : له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئاووهه وا وه ئه م گۆڕان کاریانه‌ی له گه ڵیا رووئه ده‌ن وه ک دیارده‌ی روودانی لافاو وه وشکایی ، گۆڕان کاری له سه‌ر ژینگه ، کات وه وه‌رزی رواندن، گه شه ، دره‌و وه هه ڵ گرتنی به‌روبوومه کشتووکاڵیه کان روو ئه دات له به‌ر ئه وه پێویسته: A- جێگره‌وه ئا ما ده بکرێ بۆ ئه م به روبومانه‌ی که به هۆی گۆڕانی ئاو‌و هه واوه وه گۆڕان له ژینگه ی گه شه ییدا ڕوو ئه دات و ناتوانرێ به رهه م بێن ئه مه ش له ڕێگه‌ی ناساندنی جۆری تازه‌ی به رو بوومی کێڵگه یی یا جۆری تازه له هه مان ڕووه‌ککه توانایی به رگری هه ل ومه رجی ژینگه ی تازه‌بکات. B- ئاڕاسته کردنی سیاسه‌ت ،توێژینه وه وه‌به رێوه بردن له به رهه م هێنانی کشتووکه‌ڵ به ئاڕاسته ی پێوویستی و گونجان له گه ڵ ژینگه ی ئاو‌و هه وا. له گه ڵ زیاترگۆڕانکاریه کان له ئاووهه وادا ئه‌شێ نه توانرێ به رده وام وه ک هه میشه ته نها له شوێنێکی دیاری کراوا به روبوومێکی دیاری کراوبه‌رهه م بێ، بۆیه ئه شێ که له داهاتوودا به رهه م هێنانی کشتووکاڵ له سه ر بنه مای مۆبایل بێ که هه ڵبه ته بۆ ئه م حاڵه‌ش دیسان سیاسه ت، ڕوانگه ، ئامراز،که‌ره‌سه وه به رێوه به رایه تی تازه پێووسته .
زەبەنگ بەهادین له دوای راپه‌رین سه‌رجه‌م كلتور و نه‌ریته كۆمه‌ڵه‌یه‌تی یه‌كان به‌ره‌و گۆرانكاری رۆشتن , ئه‌مه سروشتێكی ئاسایی ژیانه , هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌ڵۆژی و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی به‌روی جیهاندا تاك شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت دیدبینی و هه‌ڵپه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه گه‌وره‌تر ده‌بن , له ساڵانی پێش راپه‌ریندا واتا پێش ساڵی 1991 رژێمی به‌عس كۆمه‌ڵگای عێراقی داخستبو له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌روی جیهاند له نێویشیدا كۆمه‌ڵگای كوردی , به شێوه‌یه‌ك بوو هه‌رچی نه‌ریته كۆن و باوه‌كان هه‌بوو بوو بونه ره‌مزێكی هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به پاك و خاوێنی , به‌ڵام راپه‌رین هه‌موو ده‌رگاكانی شكاند و له رێگه‌ی ئامێره میدیایی یه‌كان و له رێگه‌ی گه‌شت و هاتنی بیانی یه‌كان بۆ وڵات چاوی تاكی كوردی كرایه‌وه ,جیهان بووه گوندێكی بچوك . كه‌مالیات و جوانكاری یه‌كانی ژیان زیادی كرد , له پاڵ ئه‌م كردنه‌وه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاری كرد بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و به مه‌ده‌نیه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی ژن و مافی مندال و تێكه‌ڵ كردنی سیستمی خوێندن به سیسمی ئه‌وروپی و گۆرانكای له هه‌ندێ له یاساكانی پێشوتری خێزانی . هێدی هێدی جڵه‌وی به‌ره‌و پێش چونه‌كان به شێوه‌یه‌ك زیادی كرد و به شێوه‌یه‌ك بێ به‌رنامه بوو ره‌نگه بڵێن ئێستا له ده‌ست هه‌مووی ده‌رچووه , كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنه‌كانمان پله به پله نه‌بووه به‌ڵكو به بازدانی گه‌وره گه‌وره بووه ئه‌مه یه‌كه‌م , دووه‌م پێشكه‌وتنه‌كان هێنده‌ی له روی روكه‌شی و بابه‌ته رواڵه‌تی یه‌كانه‌وه‌ن نیو هێنده له ئاستی بیر و عه‌قڵدا نی یه , پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی به قۆناغی ته‌ندروستی خۆیدا تێپه‌ری بۆیه ده‌بینین ئێستا رێچكه‌یه‌كی تا راده‌یه‌كی باش ته‌ندروستی گرتۆته به‌ر به‌ڵام پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردی به هاوته‌ریبی شارستانی یه‌تی ئه‌روپی ناروا به رێوه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست به هاوته‌ریبی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای توركی ده‌روا , كۆمه‌ڵگای توركیش كۆمه‌ڵگایه‌كه پرێتی له نه‌ریتی نه‌گونجاو له ویستی نه‌خوازراو له تیكه‌ڵ بونی ناراست . ده‌سه‌ڵاتی كوردی به مه‌به‌ست كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه بردوه له پێناوی شاردنه‌وه‌ی پاره‌و نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆیان له خه‌ڵك به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كۆمه‌ڵگایه‌كی وێران دروست ده‌بێ له كوردوستان , ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی درامای توركی و هاورده‌ی توركی و ئاسانكردنی گه‌شت و گه‌ران بۆ توركیا هه‌روه‌ها هێنانی زۆرێك له كۆمپانیا توركی یه‌كان بۆ كوردوستان خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵگا كوردی گۆری بۆ كۆمه‌ڵگای توركی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له هه‌موو روی یه‌كه‌وه له چێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته توركی یه‌یه تا ئێستاش . نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌ت لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات , ساتێك ئافره‌ت له كوردوستان ئه‌بێته خاوه‌ن دارایی خۆی به بێ بیرێكی ته‌ندروست و چه‌نده‌ها ریكخراو ده‌ست ده‌كه‌ن به پاراساتنی مافی ئافره‌ت و یاسا رێگه‌ی ئاسان ده‌كاته‌وه بۆ جیابونه‌وه‌ی ئافره‌ت له پیاو له بری رێكخستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه به دانیشتنێك كۆتایی به‌و خیزانه ده‌هێنن بێ گۆیدانه مندال َو داهاتوی كۆمه‌ڵگاكه ئه‌و ریكخراوانه‌ش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوییان نی یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خێزان باشكردنی كۆمه‌ڵگا , لێره‌وه دارمان دروست بوو له ناو خێزانی كوردی , بابه‌ته‌كان گۆران به جۆرێك ژن ئێستا خاوه‌نی پاره‌یه خاوه‌نی سه‌یاره‌یه خاوه‌نی فیلایه خاوه‌نی ئیشی باشتره له پێاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری بۆ مێینه ئاسانتره وه‌ك له نێرینه ده‌بینین گه‌نجه تازه‌كان نیره‌كان بێ كارن و می یه‌كان له بری كارێك دوو كار یان هه‌یه بۆیه ده‌بینین كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ستی ژنه‌كه به‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی یه‌كسانی نامێنێته‌وه له ناو خێزانه‌كه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات له پیاوه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ژن , له كۆمه‌ڵگاهی ئه‌وروپی شتێك نی یه به ناوی ژن و به ناوی پیاو هه‌ردولایان پێیان ده‌وترێت مرۆڤ , به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌ك پیاو سالاری نه‌ماوه بگره ده‌رگایه‌ك به‌روی ژن دا كراوه‌ته‌وه سه‌ربه‌ستی ره‌های ده‌وێت و ده‌یه‌وێت هه‌میشه پله‌یه‌ك له پێش پیاوه‌وه بێت وه هه‌ندێ جار تۆڵه‌ی ژنانی پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه له به ده‌ست هێنانی ئازادی ره‌ها ره‌نگه هه‌ندێك به كارێكی ئاسایی وه‌ری بگرن به‌ڵام د‌رك به‌وه نه‌كه‌ن ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌ندروست نی یه به‌ره‌و به ئه‌وروپای بونمان نابات به‌ڵكو به‌ره‌و توركیا بونمان ده‌بات ,به جۆرێكمان لێ دێت ئه‌گه‌ر ووریا نه‌بین چی له دراما توركی یه‌كان ده‌بینین رۆژانه لێره دێنه دی , ساڵ له دوای ساڵ رێژه‌ی جیا بونه‌وه زۆرتر ده‌بێت , رێژه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌م ده‌بێته‌وه , خێزان په‌رت و بڵاو ده‌بێته‌وه به شێوه‌یه‌ك پیاو ده‌بێته به‌خێوكه‌ری منداڵ له كاتێكدا سروشتی پیاو په‌روه‌رده‌كردن نی یه ده‌بینین ره‌وشتی مناڵان‌یش ده‌گۆرێت , ئێستا له ناو كۆمه‌ڵگای كوردی توشی نه‌هامه‌تی یه‌ك بووین پیاو ئه‌تۆرێ , مناڵه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با , پیاو ئه‌ناڵێنێ به ده‌ست ژنه‌وه , پیاو بێ ئیشه‌و ژن خاوه‌ن ئیش و پاره‌ن پیاو ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ژن ده‌سه‌لاتداره . بوینه‌ته كۆمه‌ڵگای توركی , زۆرێك كه‌نال َكراونه‌ته‌وه به به‌رنامه كار ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگا نه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی , ئه‌گه‌ر كارێك نه‌كرێت بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و یه‌كسان كردنی ژن و پیاو ئه‌وا سه‌رجه‌م پایه‌كانی خیزان له كوردوستان ده‌كه‌وێت ساتێكیش پایه‌ی خیزان كه‌وت و پیاو سالاری بوو به ژن سالاری له بری ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان ببن به مرۆڤ ,ئه‌و كات ده‌بینین رێژه‌ی كوشتنی ژن زیاد ده‌كات مناڵی بێ لانه و بێ باوك زیاد ده‌كات تیكچونی خیزانه‌كان به‌روهه‌ڵكشان ده‌چێت رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ش ساڵ به ساڵ زۆرتر ده‌بێت , ره‌نگه له چه‌ند ساڵی داهاتوو پیاو چیتر له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نزیك نه‌بێته‌وه ساتێك ئه‌بینێ ئازادی یه‌كان زه‌وت ده‌كرێن له بری ئه‌وه‌ی یه‌كسانی دروست بكان جیگیری خیزانی پیكه‌وه بنێت, له‌به‌ر ئه‌وه پیاو ده‌چێته ئاستێكه‌وه پێكه‌وه نانی خێزان به‌مجۆره ره‌ت ده‌كاته‌وه , كاری رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات و ریكخراوه‌كانه رێره‌وی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا رێك بخه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌ی ته‌ندروستی به‌رن و تاكه‌كانی كورد ده‌ربهێنن له كه‌وتنه گۆمی كۆمه‌ڵگای توركی یه‌وه , ده‌نا نه‌ك لێره به دوا پیاو ئه‌تۆرێت بگره ئیتر پیاو ده‌رده‌كرێت له ماڵ ئه‌و كات له بری به دێهێنانی یه‌كسانی ده‌سه‌لاته ره‌هاكان له لایه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لایه‌كه‌ی دی وێرانه‌كان پانتایی یه‌كی دی ده‌گرنه‌وه .
شێرزاد شێخانی له‌وڵاتانی " دیكتاتۆرخواز" دا ، مه‌به‌ستم له‌داهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه تازه‌یه ، ئه‌و میلله‌تانه‌یه كه به‌ده‌ستی خۆیان سیسته‌م ئه‌كه‌ن به دیكتاتۆری ، چ به بێده‌ینگبونیان له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تایی دیكتاتۆرییه‌تی حیزبی ، یاخود بایكوتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێگه‌دان به‌ته‌زویری ئه‌نجامه‌كان وسه‌پاندنی حیزبی قائید به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.. جا له‌م وڵاته دیكتاتۆرخوازانه‌دا زۆر ئاساییه كاندیدی حیزبی قائید زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه.. نموونه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ساختانه‌ی رژێمه عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن ، كه ساڵانێكی دوورودرێژ به‌ڕێوه ئه‌چون و ، ئه‌نجامه‌كانی ببون به نوكته‌ی سه‌رده‌م كاتێك هه‌مو سه‌رۆكێكی ئه‌م وڵاتانه به رێژه‌ی سه‌رووی نه‌وه‌دو، هه‌ندێ جاریش به رێژه‌ی 99,99,99 % ئه‌یانبرده‌وه . له‌هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌شدا ئه‌گه‌ر چی ، هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ره‌نگه له‌ترسی حه‌یاچوونیان له‌به‌رده‌م رای گشتی دونیادا ، نه‌وێرابن ئه‌م رێژه‌یه بۆ خۆیان دیاریبكه‌ن ، به‌ڵام له‌مه‌حسه‌ڵه‌دا هه‌ر ئه‌وان بردویانه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌یبه‌نه‌وه، جا چ به‌ده‌نگی راسته‌قیینه‌ی خه‌ڵكه‌وه بێت ، یان به‌ته‌زویرو ساخته‌كاری . ئه‌مه‌ش حاڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌ساڵی 1992 وه تاكو ئه‌مڕۆ!!. له‌دوایین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رگای خۆ پاڵاوتن له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ ئه‌م پۆسته كرایه‌وه ، دواتر چه‌ند ناوێك په‌سند كران ، چه‌ندی تریش ره‌فز كرانه‌وه . یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی ره‌فزكران ناوی به‌رێز دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بوو ، كه كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌كادیمی بێلایه‌ن و رۆشنبیرێكی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌كه‌مانه . جارێ به‌ر له هه‌موو شتێك ، ئه‌و چوار ناوه‌ی راگه‌یه‌ندران ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ناوی كه‌سیانم پێشتر نه‌بیستوه ، نه‌مزانیوه كه‌سێكیان سیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده‌ی هیچ حزبێك بن ، له‌وه ئه‌چێ هه‌ر هه‌مویان بێ لایه‌ن بن ، چونكه هیچ حزبێكی كوردستان جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوه كاندیدی هه‌بێت بۆ ئه‌م پۆسته ، كه‌واته لانیكه‌م ئه‌كرا ناوی دكتۆر فه‌رهادیش یه‌كێك بێت له‌و كه‌سایه‌تیه بێلایه‌نانه . من پێموایه له‌ئێستاوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی هه‌رێم یه‌كلا بۆته‌وه‌و پۆسته‌كه به‌ر كاك نێچیرڤان ئه‌كه‌وێ ، هه‌م به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پارتی 45 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌و 11 كورسی تری كۆتاكانیشی له‌گیرفانه ، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌وا هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی تری ناو په‌رله‌مان ( یه‌كێتی و گۆران ) بێگومان ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی ئه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش لانیكه‌م كاك نێچیرڤان سه‌رووی هه‌شتا ده‌نگی په‌رله‌مانتاران مسۆگه‌ر ئه‌كات ، كه‌واته هیچ پێویستی نه‌ئه‌كرد براده‌رانی پارتی خۆیان تووشی ئه‌و ئیحراجیه بكردایه به‌ره‌فزكردنی كاندیدبونی دكتۆر فه‌رهاد !!.. ئه‌سڵه‌ن من پێموایه ئه‌گه‌ر ره‌حمه‌تی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانیش له‌قه‌بره‌كه‌یان زیندوو بونایه‌و بچوونایه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، دیسان نوێنه‌ره‌كه‌ی پارتی ئه‌یبرده‌وه ، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك كه‌مكردنه‌وه بێت له‌قه‌درو قییمه‌تی ئه‌م دوو زاته گه‌وره‌یه ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا گرتوه‌و، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانیشی كردۆته پاشكۆی خۆی . كه‌واته هیچ پاساوێك نه‌بوو بۆ ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه به لابردنی ناوی دكتۆر فه‌رهاد ، به‌تایبه‌تیش وه‌كو ده‌وترێ ده‌نگدان به كاندیده‌كان به‌شێوه‌ی ئاشكرا ده‌بێت ، به‌مه‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنی حزبه‌كانیتر بوێرن ده‌ست هه‌ڵنه‌بڕن بۆ كاندیده‌كه‌ی پارتی .. ره‌نگه مه‌ترسییه‌كه ته‌نها ئه‌وه بێت ، نه‌وه‌كا ده‌نگه‌كانی كاك نیچیرڤان له خوار هه‌شتاوه بێت ، ئه‌مه‌ش دیسان پاساوێكی بێ مانایه، چونكه ته‌نانه‌ت خودی كاك مه‌سعودیش له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كاندا له‌خوار سه‌دا حه‌فتای ده‌نگه‌كانیشی هێناو هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا نه‌بو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم .