بەهرە حەمەڕەش لە دووەم رۆژی رەمەزان، نامەیەکم بۆ هات، نووسرابوو "بۆ حەوت کەسی بنێرە، هەواڵێکی خۆشت پێدەگات"! تا پازدە رۆژی رەمەزان، نزیکەی شەست نامەی لەم جۆرەم لە ماسنجەرەوە بۆ هات. هەر بەوە ڕادەگەیشتم ئەم نامانە بسڕمەوە، کە ئەو کەسەی ناردوویەتی بە نیەتی ئەوەیە هەواڵێکی خۆشی پێبگات. دوای ئەوە ڤیدیۆیەکم بۆ هات، کە سەیرم دەکرد پارچە پەڕۆیەک دیار بوو زۆر ناڕوون بوو، لەسەرەوەی ڤیدیۆکە نووسراوە: "بەرماڵێک خۆی نوێژ دەکات". دوای دوو رۆژ لای کەم پەنجا ڤیدیۆی لەم جۆرەم بۆ هات، هەمووی نووسیبووی "سبحان اللە، بەرماڵێک خۆی نوێژ دەکات"، "زوو بگەڕێنەوە و تۆبە بکەن" و "ئاخیرزەمان نزیک بووەتەوە"! ئەگەر رۆژانە سەردانێکی سۆشیال میدیا بکەی دەبینی، کە ئەگەر یەکێک هەر بەئەنقەست بیەوێ هەواڵێک لە هەر بوارێک فڕێ بدات، هەموان بەبایەخەوە لێی وەردەگرن، بێ ئەوەی سەرچاوە و زانیاریی دروست لەبارەی هەواڵەکە بزانن، یان تەنانەت خۆشیان گوێیان لە هەواڵەکە بووبێت. دەکەونە تانەدان و هەتا جنێودان و قسەی ناشیاو. گەلۆ ئەم خەڵکە بۆچی تا ئەم ئاستە خۆشباوەڕە، کە هەموو هەواڵێکی راست و ناڕاست وەربگرێت؟ هەواڵدەر چی بوێت و بە هەر مەبەستێک بە گەرووی خەڵکیدا دەکات! کێ لە بڵاوکردنەوەی ئەم درۆ و دەلەسەیە لەناو کۆمەڵگەدا سوودمەندە؟ بۆچی لەم سەردەمی پێشکەوتنی عەقڵ و تەکنەلۆژیادا، خەڵک وا زوو دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەم بڵاوکراوە ناڕاست و بێ سوودانە؟ باوەڕدارەکان خودا دەپەرستن و باوەڕیان بە پەیامهێن و کتێبی ئایینییەکەیان هەیە، ئیتر ئەو مێشک ئاخنینە بەم درۆیانە لەپای چی؟ سیاسەتوانان ئەگەر ئامانجیان بەڕێوەبردن و گرتنەدەستی دەسەڵاتە، دەبێت پێشبڕکێیان لەسەر خزمەت و بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک بێت، خۆ ئەگەر بیانەوێ لەسەر بنەمای درۆ و دەلەسە و بوختان هەڵبەستن بێت، ئەوا وەکوو دەڵێن، پەتی درۆ کورتە و درەنگ یان زوو ساغ دەبێتەوە، لەم حاڵەتەدا کۆمەڵگە دەشێوێت و خودی ئەوان زەرەرمەند دەبن. کولتووری خۆشباوەڕی، یەک لە پەتایە هەرە بڵاوەکانی کۆمەڵگەی کوردییە، کە تا ئێستا نەک هەر چارەسەری نەدۆزراوەتەوە، بەڵكوو تا دێ کوشندە و بەربڵاوتر دەبێت و گەیشتووەتە ئاستێک، کە راست و هەڵە تێکەڵ کراوە. زۆرجار هەواڵێکی ناڕاست بڵاو دەکرێتەوە، خەڵك بەجۆرێک دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکەی، کە بێسەروبەری لە هەموو بوارەکاندا دروست کردووە. سەرکەوتن و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک، بە ئاستی تاکی کۆمەڵگە بۆ پێداگریکردن و هەستکردن بە ماف و ئەرکەوە بەستراوەتەوە. لە کۆمەڵگەیەکدا، کە خەڵک تەنیا باسی ماف بکات، بێ ئەوەی کە بزانێ ئەرکی چییە، ئەوە لە فەرهەنگی ئەرز و ئاسمان جێگای نابێتەوە. تەنیا خەڵک لە بازنەی ناهوشیاریدا دەخولێنێتەوە. ئایا هۆکاری خۆشباوەڕی و مانەوەی کۆمەڵ لە بازنەی خورافە و ناهوشیاریدا لە بەرژەوەندیی کێدایە؟ بۆچی دەیانەوێ خەڵک قەوانی ماف، بەبێ باسکردنی ئەرک لێبداتەوە، کە ئەنجامی نابێت، کۆتاییەکەی دروستکردنی ئاڵۆزی و بێسەروبەرییە. ئەرکی کێیە کار لەسەر رێکخستنی ئەم رەوشە بکات؟ بۆچی هەم خەڵک و هەم لایەنە پەیوەندیدارەکان حەزیان لە مانەوەی دۆخەکەیە بەم جۆرەی ئێستا؟ ئەمە پرسیارێکە وەڵامدانەوەی لێکۆڵینەوە و لەسەروەستانی دەوێت. یەک لە هۆکارەکان تەمبەڵبوونی ئەو کۆمەڵگایانەیە، کە لەسەر بەرهەمی سروشتی دەژین، کۆمەڵگەیەک لەسەر بەرهەمی سامانی سروشتی بژیت، کۆمەڵگەیەکی بەرخۆر دەبێت، لەجیاتی کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدار. سروشتی کۆمەڵگەی بەرخۆر ئەوەیە، کە هیچ جۆرە ململانێیەک لەنێوان خودی تاکەکان دروست ناکات. ئەمەش جۆرێک لە تەمبەڵیی عەقڵ دروست دەکات، چونکە کاتێک مرۆڤ بیرنەکاتەوە. پێویستی بە هیچ نەبوو تا بیری لێبکاتەوە، مرۆڤێکی عەقڵبەستوو دروست دەبێت. لە کۆمەڵگەیەکدا، کە باوک لەجیاتی هەمووان بیر بکاتەوە، هێشتا لەسەر سروشتی کۆمەڵگەی عەشیرەتی و باوکسالارییە. کۆمەڵگەیەکی بێ رۆح دروست دەبێت، چونکە چارەنووس و بڕیار بەدەست کەسێکی ترە. هەروەها کە چارەنووسی خەڵک لە دەستی تاکە سەرچاوە و لایەنێک بوو، ئەم سەرچاوەی داراییە دەبێتە بەشێک لە سەرچاوەی زانیاری و تێگەیشتنی تاک. ئەم جۆرە کۆمەڵگەیە لەجیاتی ئەوەی تاک بیر لە چارەنووسی خۆی بکاتەوە، چارەنووسی لە دەستی ئاغا، بەگەكانیدا دەبێت. لە کۆمەڵگەیەکدا، کە عاقڵ کاری پێ نەکرا، لەبەرامبەردا فکری ئەفسانەیی و خورافات دروست دەبێت، ئەمە خۆی لە خۆیدا زەمینەسازیی بۆ پەروەردەکردنی خەڵکی خۆشباوەڕ دروست دەبێت. کەواتە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، هێشتا گوێ سەرچاوەی مەعریفەیە نەک چاو. راستە لەبەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا سەردەمی وێنەیە، کە دەبوایە چاو سەرچاوەی مەعریفە بێت، بەڵام لە کۆمەڵگەی دواکەوتووی وەک ئێمە، گوێ سەرچاوەی مەعریفەیە. ئەمەش وادەکات هەر کادرێکی حزبی، مەلا یان ئاغایەک قسە بکات، دەبێتە جێی باوەڕێ ئەم جۆرە کەسانە/ حزبانە. ئەگەر ئەم زەمینەسازییە لە دوێنێوە هەبێت، ئەوا ئەمڕۆ لە سایەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا جۆرێک لە فەوزا و بەڕەڵایی لە رێگەی تەکنەلۆژیا بۆ خەڵك کرایەوە. راستە ئەم کەناڵانە لە دەرئەنجامی عەقڵێکی مۆدێرنەوە پەیدا بوون، بەڵام ئێمە بە عەقڵی کۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین. ئیتر خەڵکیش هەیە لە رێگەی ئایین، حزب و سیاسەت، ئەم خەڵکانە زیاتر لە رێگەی ئەم کەناڵانەوە خەڵك چەواشە دەکەن. ئەمە کەشوهەوایەکی دروست کردووە، کە خەڵک زانیاری و سەرچاوەی راست و ناڕاست جیانەکاتەوە. ئیتر کۆمەڵگەی دواکەوتوو، هەموو شتەکانی خۆی بە چاوێکی دواکەوتووانە هەڵدەسەنگێنێت، ئەگەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو یان مۆدێرن بێت، هەموو رووداو و شتەکان، کە دێنە پێشەوە، بە چاوێکی کراوە دەبینێ و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن. ئەم زەمینەسازییە عەقڵێک لەناو کۆمەڵگەدا پەروەردە دەکات، کە خەڵك تەسلیمی قەدەر بێت، ئەمە بەرەبەرە بە کەڵەکەبوونی ئەم جۆرە دیاردانە، وادەکا خەڵکێک بڕوا بە هەموو شتێک بکات، بێ ئەوەی پەنا بۆ سەرچاوە و بەڵگەکان ببات. ئەمەش وای لێهاتووە، کە بچێتە ناو هەموو جومگەکانی کۆمەڵگە و زۆرجار کاریگەریی لەسەر بڕیاری سیاسییش دەکات. هەڵبەت راگەیاندنیش بەدەر نییە لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی ئەم رەوشە، لەبەرئەوە دەبێت دەزگای پەیوەندیدار بەشێوەیەکی جدیتر و عەقڵانیتر، کار لەسەر ئەم جۆرە دیاردانە بکات، چونکە ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت، لەدواڕۆژدا کۆمەڵگەیەکی ئیفلیج و سەقەت دروست دەبێت. ئەمەش دەبێتە کۆسپ و ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگە. لەوانەیە بە چاوی هەندێ کەس شتی لاوەکی بن و گرنگ نەبن، بەڵام بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونی ئەم جۆرە دیاردانە، کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای عەقڵی خۆشباوەڕ دروست دەکات. ئەمەش وادەکات، کە راستی و ناڕاستی لای خەڵک تێکەڵ بێت، بەڕاستی ئەمە نە خزمەتی حزب و دنیا دەکات، نە خزمەتی ئایین و ئاسمان دەکات. لەئەنجامدا، وەرن بابیر بکەینەوە، یان کار بکەین، لەجیاتی عەقڵی خۆشباوەڕ، عەقڵێكی رەخنەگر و چاودێر پەیدا بکەین، کە بتوانێت لەگەڵ ئاست و پێداویستییەکانی سەدەی بیستویەکدا بگونجێت.
هیوا سەید سەلیم هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی کۆنتڕۆل نەکرابوو، ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان شلکران، ئەوەیان هۆکار بوو، کە جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، و نەخۆشیەکە سەر لە نوێ تەشەنە بکات. بڵاوبوونەوەی ئەم جارەی ڤایرۆسەکە مەترسیدارتر دەبێت لەوەی جاری پێشوو، چونکە ڕیوشوێنەکانی خۆپاریزی و بەرپێگرتنی وەک جاری پێشوو نابێت، ئەویش لەبەر چەندین هۆکار کە دووانیان زۆر سەرەکین لێرەدا هەڵوەستەیان لەسەر دەکەین. هۆکاری یەکەم پەیوەندی بە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەیە، کە بە ئەرکی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هەڵدەستان، لە ناویاندا کەرتی تەندرووستی و هێزەکانی ناوخۆ. لە قۆناغی یەکەم و سەرەتایی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی Covid 19 لە هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکان بۆ بەرپێگرتن و کۆنتڕۆل و چارەسەری نەخۆشەکانی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە زۆر سەرکەتووبوون، پلانەکان لە دۆزینەوە و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی ڤایرۆسەکە و کۆتڕۆلکردنی پلانی باش و بەبەرنامەبوون. لایەنی دووەم کە زامنی سەرکەوتنی پلانەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان بوون هاوڵاتیان بوون، لە پابەندبوون بە ڕێنمایەکان، وێڕای ئەو دۆخە قورسەی کە لە بورای ئابووریەوە کەوتە سەرشێنیان، بەڵام هاوڵاتیان بەرگەی رۆژگارێکی یەکجار سەخت و ناخۆشیان گرت. لە ئێستادا کە جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە لە نێو خەڵکی بڵاودەبێتەوە، بۆ کۆنتڕۆلکردنەوەی ئەو ڤایرۆسە هاوڵاتیان ئەو ئامادەیی جارانیان تێدانیە کە هاوکار و پشتیوان بن بۆ پلانەکانی حکومەتی هەرێم ، ئەوەشیان پەیوەندی بە ژیان و کەسابەتی خەلک لە لایەک و بێ متمانەیی خەڵکەوە هەیە لە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەدوو مانگی کەرەنتینە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بێ کارکردنی خەڵک فشارێکی زۆری ئابووری کەوتە سەر شانی خەڵکی. لێرەدا دەپرسین ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیەکەی ماوە، ئەگەر ماوە بێ متمانەیی خەڵک لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە؟ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی جیهان هێشتان مەترسیە، چونکە وەک پەتایەکی جیهانی نە پێکوتەکەی (لقاح) دۆزراوەتەوە، و نە چارەسەرکەی توانیویەتی بنبڕی ئەو پەتایە بکات. هەرێمی کوردستان کەتۆتە نێوانی ژینگەیەکی پیسی ئەو ڤایرۆسە، ئێران و تورکیا دوو دەوڵەتی دراوسێی هەرێمن، کە هیشتا لە ئاستی ڕیزبەندی یەکەمەکانی جیهانن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تیایاندا، وا عێراقیش دێتە سەر، کە لەو دوو هەفتەی دوایی رێژەی تووشبووانی بەرز بۆتەوە، و ژمارەی مردنیش لە عێراق لە ئێستادا مەترسیدارە. لە دۆخێکی وادا هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی لێی دەرناچێت، بۆیە وەک دەبینین، بۆ هۆکاری خاوکردنەوەی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لەلایەک ، و بێ متمانەیی خەڵک لە لاکەیی دیکە، خەریکە ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تەشەنە دەستێنێت. لە ئێستادا کە حکومەتی هەڕیم ناتوانێت ریوشوینەکانی پێشوو پیادەبکات، بەڵگەش بۆ ئەویان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی چەژن بوو، کە بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان وەک پێویست جیبەجێ نەکرا، لەوەی لە زۆربەی مزگەوتەکان نوێژی بە کۆمەڵی چەژن ئەنجامدرا و خەڵکیش بۆ چەژنانە قەدەغەی شکاند. بۆیە دەبێت لە نێوانی ترس لە یڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە و بێ متمانەیی خەڵك دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم بیر لە ڕێوشوێنی تازە بکەنەوە، ئەگینا وەک وڵاتەکانی دیکە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، ئەوسا نابێت گلەیی لە کەرتی تەندرووستی بکرێت، چونکە وەک دەزانرێت ئەوان تەنیا بۆ شەڕی خۆپارێزی ئامادەبوون، بەڵام کاتێک کۆنتڕۆل لەدەستی ئەوان دەردەچێت دەبێت هاوڵاتیان بۆ خرابترین بژاردە خۆیان ئامادەبکەن. با کەسیش نەڵێت ڤایرۆسەکە بۆ خۆدزینەوە لە دابەشکردنی مووچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان سیناریۆی دەسەڵاتە ، ڤایرۆسەکە هەبێت یان نا حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پێشکەشکردنی خزمەگوزاریەکان بەرپرسە. ئەوەی جێگایی مەترسیە ئەویە حکومەتی هەرێم وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێبێت، و خەڵک با باش و خرابەکانی باوەڕ نەکات، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە.
بەیار عومەر عەبدوڵا لە مێژوی سیاسی و کاری حیزبایەتی کوردا، ئەو سەرکردانە زۆر کەمن کە خەمی خاک و چارەنوسی نەتەوەکەیان خستۆتە سەروو بەرژەوەندی خێڵ و خێزان و بنەماڵە و وەچەکانیانەوە. هەندێک لە سەرکردەکان کە ویستویانە بەرژەوەندی میللەت بکەن بە ئەولەویەتی کاریان، نەوەکانیان ڕیسەکەیان لێکردونەتەوە بە خوری و بەهای خەباتی باوکیانیان لەبەر چاوی میللەت کەمکردۆتەوە. عەبدوڵا ئۆجەلان بەختەوەرە کە منداڵی نیە تا لە بەهای کەمبکەنەوە؛ سەرەنجام بووە بە یەکێک لە ڕەمزە گەورەکانی میللەتی ئێمە. سەرباری زیندانی خۆی و دوژمنایەتی تورکیا کە دووهەمین گەورەترین سوپای ناتۆیە، پەکەکە توانیویەتی بەرگەبگرێت و بەردەوام لە بەهێزبوندابێت. هەروەها دکتۆر عبدالرحمان قاسملو، سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا تیرۆر کرا. خێزانەکەی خەلکی وڵاتی چیکە و ناوی هێلینە و لە ناو پێشمەرگەدا بە نەسرین بانگدەکرا، هەرچی پارەی بانکە کە بە ناوی دکتۆر قاسملۆوە بوو تەسلیمی حزبی دیموکراتی کردەوە. لە کاتێکدا دەیتوانی وەسێتەکە دەرنەخات و پارەکە بۆ خۆی هەڵبگرێت چونکە بە ناوی مێردەکەیەوە بوو. بەڵام بە ویستی خۆی چووە دادگا و وتی دکتۆر قاسملوی مێردی وەسیەتی کردوە کە ئەو پارانەی بە ناویانەوەیە لە بانکدا هی حزبی دیموکراتە و دەبێت دوای مردنی تەسلیمی حزب بکرێتەوە. ئێستا حزبی دیموکرات مانگانەی بۆ نەسرین و دوو منداڵەکەی (مینا و هیوا) بڕیوەتەوە. بوونی منداڵ مافێکی سروشتی هەموو کەسێکە، لە دنیای ڕۆژئاوادا هیچ کێشەیەک بۆ سەرکردە دروستناکات، چونکە منداڵی سەرکردە سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆی دەبێت، مەگەر خولیای سیاسەتی هەبێت و بە توانای خۆی سەرکەوێت. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا، منداڵی سەرکردە بەهرەی هەبێت و نەیبێت خۆی بە خاوەنی وڵاتەکە دەزانێت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی بە موڵکی خۆی دەزانێت و پێیوایە لە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە. دواجار میللەت گیرۆدەی دەستیان دەبێت. بۆ نمونە لە ئەمریکادا جۆرج واشنتن و بینجامین فرانکلین و ساموێل ئادەمز لەگەڵ پێنج کەسی تردا کە بە باوکی دامەزرێنەری ئەمریکا دادەنرێن (Founding Fathers)، هیچیان منداڵەکانیان دەستیان بەسەر سەرمایەی مادی و مەعنەوی باوکیان و وڵاتەکیاندا نەگرتوە و موڵکی گشتیان داگیرنەکردوە و وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی ژیاون. ئەمە وایکردوە جۆرج واشنتن و هاوڕێکانی لە باوکی چەند کەسێکەوە ببن بە باوکی هەموو گەلی ئەمریکا و تا ئێستاش بەو پەڕی ڕێز و خۆشەویستیەوە یادیان بکرێتەوە.
جەبار ئەمین بۆ یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمجۆرە دان بەو ھەموو بەکارھێنانە خراپەی دەسەڵاتەکەیان بنێت و بڵێت ئەوە حکوومەتەکانی ئێمەی پارتی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو کە بووە مایەی قەیران و نەھامەتی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و نکۆڵی لەوە ناکات کە ئەوە سیاسەتە شکستخواردووەکەی جووت حزبە کە ھەرێمی ھێناوەتە سەر بەڕەی مایەپوچی ئابوری و سیاسی. ڕۆژی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاشکرا و بۆ ڕای گشتی وتی: ١- "ئاشکرایە لە خەرجکردنی داھاتی ھەرێمی کوردستاندا، نادادپەروەرییەکی زۆر و بێ پلانی ھەبووە." ٢- "لە دابەشکردنی بودجەی ھەرێمدا ھیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئایندە و نەوەکانی داھاتوو نەکراوە." ٣- "حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیارد دۆلار قەرزارە." ٤- "حکومەتی ھەرێم خاوەنی ھیچ یەدەگ و پاشەکەوتێکی دارایی نییە." ٥- "ناکرێت ھاوڵاتی ئاو و کارەبای نەبێت، قوتابخانەی باشی نەبێت، نەخۆشخانەی نەبێت، ڕێگە و بانێکی باشتری نەبێت." ٦- زۆر کەمایەسی لە بواری کارگێڕی و ئابوری ھەبووە. ٧- زۆر چەوتی ھەبووە و ھتد. نادادپەروەری، بێ پلانی، قەرزاری ملیارەھا دۆلار، نەبونی دیدێک بۆ ئایندە، بیرنەکردنەوە لە نەوەکانی داھاتوو، چەوتی لە سیاسەت، کەمایەسی کارگێڕی، کەمی کارەبا، نەبوونی کەرتێکی پەروەردە و تەندروستی باش و ھتد، ئەو دەستەواژانە بوون کە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە حکومەتەکانی ھەرێمی پێش خۆی لکاند. ھەر ھەموو ئەو دەستەواژانەی سەرۆک وەزیران بەکاریھێنان بۆ پێناسەکردنی حکومەتەکانی ھەرێم لە جێی خۆیانن. گشت ئەو ڕاستییانە و سەدەھا ڕاستی تر دەیەھا ساڵە، لە لایەن ئۆپۆزسیون و نوسەران و خەمخۆران و ھاوڵاتیانەوە، دەوترێت، بەڵام پارتەکەی سەرۆک وەزیران و یەکێتی نیشتیمانی نکۆڵییان لەو ڕاستییانە دەکرد و ڕەخنەگرانیان بە تێکدەر و ئاژاوەگێر و موزایەدەچی لە قەڵەم دەدا. لە ڕاستیدا دەبوایە سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران کە یەکێتییە، داوای لێبوردن لە گشت ئەوانە بکەن. لە لایەکی ترەوە، لە جیاتی ئەوەی سەرۆک وەزیران بەرپرسیاریەتی بەشێک لەو ھەموو گەندەڵی و قەیرانە بخاتە سەر ئەستۆی خۆی، گشت شکستەکانی خستە ئەستۆی ئامۆزاکەی و یەکێتی نیشتیمانی و حکومەتەکانی بەغدا. ئەوە ھەڵھاتنە لە بەرپرسیاریەتی. مەگەر حکومەتەکانی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزا و یەکێتی نیشتیمانی لەم دە پازدە ساڵەی دواییدا زۆربەی جاران، لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەڕێوەنەدەبران؟ ئەی بۆ پارتی ھێشتی ساڵ لە دوای ساڵ ئەو سیاسەتە شکست خواردووە پیادەبکرێت و بەردەامبێت؟ مەگەر سەرۆک وەزیران خۆی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی نەبوو؟ ئەی بۆ ھەر زوو پێش ساڵانێک، بۆ ئەو بەھەدەردانەی سامانە گشتییەکان و گەندەڵییەکان و نادادپەروەریی و برسییەتیکردنی خەڵک نەھاتە وەڵام؟ مەگەر سەرۆک وەزیران خۆی ساڵانیکی زۆر بەرپرسی یەکەمی دەزگای ئاسایشی ھەرێم نەبوو؟ ئەی بۆ ھێشتی ئەم ھەموو مەترسییە بێتە سەر ھەرێم و زۆرێک لە ھاوڵاتیانی برسی ھەرێم ئێستا بەغدا وەک ڕزگارکەر ببینن و پێگەی ھەرێم وا لاواز بێت؟ ئایا سەرۆک وەزیران خۆی بێبەرییە لە سیاسەتی ھەڵەی تەنیا پشتبەستن بە داھاتی ناجێگیری نەوت نەبوو؟ ئایا خۆی بێبەرییە لەو سیاسەتەی نە ئایندەدیدی تێدا بوو، نە بیرکردنەوە لە نەوەکانی داھاتوو؟ ئایا خۆی بێبەرییە لە ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی ھەرێم بەو ھەموو کادرە کارگێڕییە حکومییە بێ توانایە؟ ئایا خۆی بێبەرییە لە سیاسەتی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی؟ ئایا خۆی بەشدارنەبوو لە برسیکردن و نانبڕینی خەڵکی؟ ئایا خۆی ھیچ بەرپرس نەبوو لە ھێنانەئارای سەدەھا ھەزار بندیواری موچەخۆر، کە ساڵانێکی زۆرە فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بودجەی ھەرێم؟ ئایا سەرۆک وەزیران خۆیشی، پاش ٢٨ ساڵ لە حوکمڕانی کوردی، ھیچ بەرپرس نییە لە کەمی کارەبا و نەبوونی سەکتەرێکی پەروەردە و تەندروستی شایستە و رێگا و بانێکی باش؟ ئایا خۆی ھیچ بەرپرس نییە لە دابین نەکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت و ھەژاری ئەم ھەرێمە؟ ئایا خۆی ھیچ دەستی لە دەستەمۆکردنی دادگاکاندا نییە، و نەھێشتنی بونیان بە دادگای بێلایەن و ئازاد و دادپەروەرانە؟ ئایا خۆی بێبەرییە لە ساختەکارییەکانی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان؟ ئایا خۆی ھیچ بەشدار نەبووە لە سنوردارکردنی مافی خۆپیشاندان و ئازادییەکان لە ھەرێم؟ ئایا خۆی بێبەرییە لە نادادپەروەری چینایەتی و جەندەری لە ھەرێم؟ لە ڕاستیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران خۆیشی بە ڕادەی خۆی بەرپرسە لەو سیاسەتە شکستخواردووە لە زۆربەی بوارەکان. ئێستاش کە سەرۆک وەزیرانیش دان بەو ھەموو بەکارھێنانە خراپەی حوکمڕانی دەنێت، مافی ھاوڵاتییانە پرسیاری لێبکەن: تاوانباران کێن و کەی دەدرێنە دادگا؟
مەجید ساڵح ئەمیل سیوران فیلسوفی رومانی: "نائومێد بوونی خەڵک بەگشتی هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی نەتەوەکانە، هەر نەتەوەیەک توشی ببێ، بۆ هەتا هەتایە ناتوانی جارێکی دیکەلەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە. (1) چەمکەکانی "سادیزم" و "ماسۆشیزم" لەسەرەتادا وەک دوو زاراوەی بۆ پێناسەکردنی رەفتاری سێکسی تاکەکان دەرکەوتن و زانایانی دەرووناسی بۆیان دەرکەوت مرۆڤەکان لە کاتی سێکسدا حەزیان لە ئازارە، "سادیەکان" چێژ لە ئازار و ئەزیەت و تەنانەت کوشتنی بەرامبەرەکەیان وەردەگرن و "ماسۆشیەکانیش" پێیان خۆشە بەرامبەرەکەیان ئەوپەڕی توندوتیژی و ئازاریان بدات و بە ئیهانەکردنیان دەگەنە حاڵەتی "Orgasm". بناغەی زاراوەی سادیزم دەگەرێتەوە بۆ رۆمانوس و ئەفسەری فەرەنسی "ماركیز دو ساد" کە لەسەدەی هەژدەیەمدا ژیاوە و چەندین جار بەهۆی رەفتارە توندوتیژەکانی لە کاتی سێکس کردندا زیندانی کراوە، لە رۆمانەکانیشدا بانگەشە بۆ توندوتیژی دەکات لە کاتی سێکس کردندا. بەڵام ماسۆشیزم دەگەرێتەوە بۆ ناوی رۆمانوسی نەمساوی "لیبولد زاخر ماسوش" کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا ژیاوە. هەردوو زاراوەکەش لە لایەن زانای دەرونناس "ریچارد فون كرافت إیبنج" داهێنراون (2) بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی ئەو دوو چەمکە تەنیا لە مەسەلەی سێکسدا قەتیس ناکرێن و لە زۆر بواری دیکەی وەک رەفتاری توندوتیژی خاوەن هێز و دەسەڵاتەکان بۆ ئیهانە کردن و سەرکرز کردنی نەیارەکانیان، یان حەزی تاکەکان بۆ خۆمەزڵووم پیشاندان و تەنانەت چێژ وەرگرتن لەوەی نەیارەکانی ئیهانە و سەرکرز و ئازاری بدەن، بەکاردێن. لەوەش زیاتر لە ئێستادا ئەو دوو زاراوەیە بۆ دەرخستنی رەفتاری حکومەتەکان بەرامبەر کۆمەڵگانیان و کۆمەڵگاکان بەرامبەر حکومەتەکانیان بەکاردێت و دەکرێ هەندێ کۆمەڵگا بە "کۆمەڵگای سادی" و هەندێکی دیکەش بە "کۆمەڵگای ماسۆشی" ناوببرێن. (3) مێژوو پێمان ئەڵێ هەندێ ماوی کەمی لێدەرچێ، ئەگینا کۆمەڵگای ئێمە هەزاران ساڵە لەژێرداگیرکەریدا ژیاوە، بەشی زۆری ئەو داگیرکەرانەش هەموو شێوازەکانی سادیزمیان بەرامبەر بە کورد بەکارهێناوە، ئەوەش کەسایەتییەکی نێگەتیڤ و ملکەچی لەلای تاکی کورددا دروست کردوە؛ هەستی خۆ بەکەم زانین و نەمانی متمانە بەخۆکردنی لە ناخی کۆمەڵگاکەماندا بەرادەیەک چاندوە چێز لە ئازار وەردەگرێ. لەرووی دەروونییەوە بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێمە تا رادەی کۆیلایەتی پێی خۆشە خزمەتی داگیرکەرەکەی بکات و هەر فەرمانێک لەلایەن ئەوەوە پێی بکرێت بێ بیرکردنەوە جێبەجێی دەکات. لە دوای راپەڕینەوە "سادیەت"ی داگیرکەران جێگەی خۆی بۆ سادیەتی فەرمانڕەوایی حیزبە کوردستانییەکان چۆڵ کرد، رەفتاری دەسەڵاتی خۆیی لە هەندێ رووەوە گۆڕا، بەڵام مەسەلەی ئازاردانی کۆمەڵگا و بەرپاکردنی گۆمی خوێن لە شەڕی ناوخۆی چوار ساڵەدا گەیشتە ترۆپک. کۆمەڵگاش لە رێگەی دابەش بوونی بەسەر حیزبەکاندا، و بوون بە سوتەمەنی ئاگری ئەو شەڕە درێژەی بە رەفتارە ماسۆشیەکەی خۆیدا. لە دوای شەڕی شێوازی سادیزمی دەسەڵات و ماسۆشیزمی کۆمەڵگای ئێمە گۆڕانی بەسەردا هاتووە. هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە نێوان خۆیاندا پارەو دەسەڵاتیان برابەش کرد، لە رێگەی میدیا و سۆسیال میدیاکانیانەوە سادیەتیان بەرامبەر کۆمەڵگا لە شەڕی کوشت و بڕەوە گۆڕی بۆ شەڕی نائومێد کردن و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژێر پێخستنی یاسا.... کۆمەڵگاش ماسۆشیزمی خۆی گۆڕی بۆ ئەوەی بەشەوقەوە گوێ لە خستنەڕووی مەسەلە نێگەتیڤ و نائومێدکەرەکن بگرێ، بەڕادەیەک لە ئێستادا کۆمەڵگای ئێمە تا زیاتر باسی کێشەوگرفت و خراپی دۆخەکە و پیشاندانی رەشبینی بۆ بکەیت، زیاتر جێگەی پەسەندیت، تا زیاتر تۆی نائومێدی و رەشبینی بەگوێدا بدەی زیاتر بە ئازا و زانا و چاونەترست دادەنێت، تەنانەت ئەگەر باسی تروسکایەک لە ئومێد و خۆشبینی بۆ بکەیت، یەکسەر تۆمەتی ئەوەت بۆ هەڵدەبەستن کە تۆ لەبەرامبەر ئەوەدا پارەت وەرگرتووە.. جێگەی داخە کۆمەڵگای ئێمە بگاتە ئەو رادەیەی چێز لە رەشبینی و نائومێدی و خۆئازاردان ببینێ و لەسەری رابێت. پرسیارەکە ئەوەیە تاکەی ئەمە بەردەوام دەبێ؟ لەوەش گرنگتر ئایا ئێمە نەگەیشتوینەتە ئەو مەترسیەی کە ئەمیل سیوران باسی دەکات؟
د. ماردنی عوسمان بەشی یەکەم: یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی بەرەو پێشچوون و چالاک کردنی سیستمی تەندروستی وا دەردەکەوێت لە لامەرکەزیەتی تەندروستی دا خۆی پێناسە بکات و ببینێتەوە، یٔەویش بە پێدانی دەسەڵات و بەرپرسیارییەتیەکان لە دەسەڵاتی ناوەندی بۆ دەسەڵاتی ناوچەیی بۆ هەریەک لە بواری پلان و ڕێکخستنی کارگێڕی و دارایی و بەکاربردنی سەرچاوە مرۆییەکان و ڕیزبەندی خزمەتگوزاریە کان و پێداویستیەکان و داڕشتنی پرۆگرامەکانی تەندروستی بەپێ ی پێویستی هەنوکەیی و پێویستی زۆری هاوڵاتیان لە ناوچە و شوێنە جیاوازەکان و تەنانەت دوورە دە ستەکانیش، بەڵام کەمتەرخەمی لە گرنگیدان بە پرۆسە کارگێڕییەکان لە نێو فەرمانگە و دەزگا تەندروستیەکان دا هێشتا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەرتواناو چالاکیە جۆراوجۆرەکانی چاودێری تە ندروستی لەبەر یٔەوە یە بەرهەمە یٔابوریەکان هەمیشە دەپوکێنەوە و دەبنە هۆکاری دروست کردنی کەشێکی نەگونجاوی نا تەندروست. بۆیە وا پێویست دەکات کە هەنگاو بنرێت بە دابین کردنی جێگرەوەیەکی کارا وە ک لامەرکەزیەتی تەندروستی بۆ بەدەستهێنانی یٔاستی تەندروستیەکی باش کە هاوکارو ڕێگە پێدەر بێت بۆ کۆمەڵگە تا ژیانێکی باشیان هەبێت وهاوتەریب بێت لەگەڵ لایەنە یٔابوری و کۆمەڵایەتیەکان. وە ک سەلمێنراوە لە یٔەزمونە کۆنەکاندا تەنها دەسنیشانکردنی گرفتە تەندروستیەکان بەس نیە بۆ هەموو قۆناغەکانی گەشە پێکردنی تەندروستی لەبەریٔەوە نەبونی دەسە ڵاتی کارگێڕی و یٔابوری یەکسان بۆ لایەنی تەندروستی لە دابەشکردنی سەرچاوە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لایەنێکی ترو گرفتێکی تر دە بێت بە یٔاسانی پە سەند و پەیڕەو ناکرێت، هەست دەکرێت کە لەیٔێستادا دەزگا تەندروستیەکان و ژێرخانی یٔابوری و فە رمانبەر و بەکاربەرانی تەندروستی و کەلوپەل و یٔامێر و سەرچاوەی داراییی و داڕشتنی پرۆگرامەکان لە یٔاستێکی نەخوازراودان بۆیە دەبێت دان بەوەدا بنێین کۆڵەکە و بناغەی هەرەمی سیستمی تەندروستی هێشتا لە یٔاستی پێویست دا نیە وە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کەرتەکانی ناوەوەو دەرەوەی تەندروستی تایٔێستاش سنوردارە و پێویستی بە گۆرانکاری هەنوکەیی هەیە و هەروەها هاوبەشی گۆمەڵگاش لایەنێکی ترە کەپێویستی بەزیاتر هەوڵ و کۆشش و ڕێکخستنی زیاتر هەیە بەجۆرێک زەحمەتە بتوانرێت وێنەی تەواوی نەخشەی سیستمی تەندروستی بکێشرێت لەلایەن پەیکەری ڕێکخستنی وەزارەتی تەندروستی لە لایەن دەسەڵاتی مەرکە زیە وە وە زۆر جار بەوە لە قەڵەم دەدرێت کە یٔەم پەیکەرە تەنها کارنامەو بەڵگەیەکی دانراو پارێزراوە لەسەر یٔاستی ناوەندی وە هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە ،بەڵام لەسەر یٔاستی ناوچەیی چالاکی و خزمەتی تەندروستی بە یٔێستاشەوە دەناڵێنێت بە دەست کەمی کارمەندان و فەرمانبەرانی هونەری وکارگێری بەتوانا و وە یٔەو پێداویستیانەی تر کە هەنوکەین و لە کاروباری خزمەتگوزاریدا بەکاردەهێنرێت لە هەمان کاتیشدا ڕێگەپێدراویش نین یٔەم دەزگا تەندروستیانە لە ڕووی دە سەڵات و لێپرسراوێتی و بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی سیستمی تەندروستی. بەشی دووەم: دەتوانین بڵێین ڕەنگە مەرکەزیەت لە هەرێمدا لە قۆناغێکی مێژووییدا گرنگ بووبێت بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و گەشەی یٔابوری و کۆمەڵایەتی، بەڵام بەردەوام بوون لە و مەرکەزیەتە خۆی لە خۆیدا زۆر لەسەر هەرێمەکەمان کە وتووەو هۆکاربووە لە کەمکردنە وە ی سودەکانی مەرکەزیەت و گەیاندنی خزمەتە تەندروستیەکان بە سەرجەم هاوڵاتیان، لەبەریٔەوەشە مەرکەزیەتی تەندروستی هیچ گۆڕانکاریەکی یٔەوتۆی سەردەمیانەی بەسەردا نەهاتووە وە گیرۆدە بووە بە دەست کێشە و گرفتی زۆرەوە لە وانەش نەتوانراوە سەرچاوەی تەواوی خۆپاراستن و چاودێرییە تەندروستیەکان بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنە وەی کێشەو گرفتەکانی ناوەندە تەندروستیەکان ، یٔەگەر لا مەرکەزیەت هەبێت لە ژێر ناوی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات پێ ی ناوترێت لا مەرکەزیەتی تە واو چونکە لامەرکەزیەت مانای شۆڕکردنەوەی دەسەڵات نیە بە تەنها بەڵکو پێدانی دەسەڵات وکارکردن بەو دەسەڵاتانە دەبێت هەڵگری لێپرسراوێتی یاسایی ودەستوری هەبێت لە ڕووی بە کارهێنانی دەسەڵات وتوانای بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارەکان لە ڕووی کارگێڕی و داراییە وە وە یٔەم دە سەڵاتی بەڕێوەبردنە دوای وەرگرتنی دیاری بکرێت و بدرێت بە کارمەندان و فە رمانبەرانی دەزگا لامەرکەزیەکان هەتا یٔەوانیش هەست بکەن و بزانن کە ڕێگە پێدراون کارەکانیان ڕاپەڕێنن و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پیشاندانی شارەزایی و توانای تاکە کەسی و دەربڕینی ڕاوبۆچوونی زانستیانە و پزیشکیانە ی گونجاوی خۆیان. یٔەمەش دڵنیایی دەدات بە هەیکەلی ڕێکخستنی کارگێری و دارایی لە دەزگاو یٔەنجومەنە کارگێڕیەکان کە بتوانن ڕێگایەکی فەرمی ڕێک و پێکی یاسایی پەیڕەو بکەن بۆ خۆیان و بڕیار بدەن بە پێی یٔەو دە سە ڵاتانەی کە هەیانە بەمەش رۆتینی ڕۆژانەی کارەکان کەم دەبێتەوە ،لە م لایەنەوە یٔەنجومەنە تەندروستیەکان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە پلان و ڕێکخستنی گشت بوارە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و دیاریکردنی بەرپرسیاریە تی و دەسەڵاتەکان و بواری دامەزراندن و هەڵبژاردنی یٔەندامانی یٔەنجومەنەکان بەو شێوازەی لە دەزگا ڕاوێژکاریەکان و یٔەنجومەنە کارگێڕیە کان و دەزگا تەندروستیەکاندا هەیە و هە ڵبژاردنیان لە سە ر بنەمای بە توانایی و شارەزاییان دەبێت لە تێکڕای بوارە تەندروستیەکاندا. بەشی سێهەم: لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم نەتوانێت هەڵگری قورساییەکانی سەرشانی بێت لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکاندا. پێویست دەکات بە دوای سەرچاوەی دەستکەوت و دابینکردنی داهات و چەندین ڕێگای زانستیانەی پێشکەوتووی سەردەمیانەی تردا بکە وێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پەیڕەوکردنی تایبەتمەندی باشتر لە بواری تەندروستیدا بەو مانا یٔایدۆلۆجیەی یٔەمڕۆ هەیە کە لە وڵاتانی پێشکەوتودا بەدیدەکرێت و بۆتە هەوێنێک بۆ باشترکردنی یٔابوری بازارو کۆمەڵگاش یٔەویش بە پتەوکردن و پەیڕەوکردنی لامەرکەزیەتی تەندروستی. بۆیە بە گفتوگۆ کردن و ڕاوێژیکردن بە کەسانی پسپۆر لە بواری تەندروستی دا، لایەنی سودمەندی و خەرجکردن و یەکسانی و یٔاسانکاری و خێرا بە ڕێکردنی بوارەکانی تەندروستی بەدیدەکرێت. یٔەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا بەزەقی دەرکەوت لە کاتێکدا کە بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و کە رت و دام و دەزگاکانی تە ندروستی تا ڕادەیەکی باش دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییان هەبوو کە بووە هۆی یٔەوەی تەندروستی سلێمانی و هەرێمیش بەگشتی بە رە و پێشچوونی باشی بە خۆیە وە بینی لەسە ر یٔاستی ناوخویی و جیهانیش تا گەیشتە یٔەوەی تەندروستی سلێمانی لە ڕیزبەندی یەکەمیدا بوو لە سە ر یٔاستی عێراق کە جێگای دڵخۆشی و پێزانین بوو بۆ هە موو هاوڵاتیانی هەرێم. لە دوای سە رهەڵدانی ڤایرۆسی جیهانی کۆرۆناشدا تاڕادەیە کی زۆر باش بەڕێوبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکانی پارێزگاکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناداو لە بە رخەمخۆریان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانیان و زیاتر بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییەکانیان سەرکەوتنێکی باشیان تۆمارکرد کە بووە جێی سەرنج و پێزانینی میدیا جیهانیەکان و ڕێخراوی تەندروستی جیهانی و هە روەها یٔەمەش لە کەمتەرخەمی و گوێنەدان بەلایەنە دارایی ،کارگێڕی،چاودێری، هەڵسەنگاندن پلاندانان و ڕێکخستن نەبوو بەڵکو بۆ خێرا فریاکەوتنی یٔەم بارودۆخە ناهەموارە بوو کە هەموو جیهان گیرۆدەی بوو بوون. لە یٔێستادا لە هە موو کاتێک زیاتر پێویستە لە سە ر بنەمای کارگێری و دارایی نوێ ی لامەرکەزیەت کاربکرێت بۆ پێدانی دەسەڵات کە یٔە مەش پشت بە زۆر فاکتەرو ڕێگای جیاواز دەبەستێت کە دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ یٔەوەی لە و ڕێگاو فاکتەرە کۆنانە دەربازببین کە ڕێگربوون لەبەردەم توانا مرۆییەکاندا وە دە رفەتیان پێنەدراوە تواناکانیان پیشان بدەن و بە گەری بخەن بە ڕێگای مۆدێرن و نوێ بۆ بە دیهێنانی گەشەی تەندروستی کە دەکرێت یٔەمانە لە سیستمی لا مەرکەزیدا جێیان بکرێتەوە، چونکە تا یٔێستاش خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان سنوردارکراون بە هۆکاری نەبونی پێداویستی و زۆر گرفتی جیاواز کە پێویستیان بە پێداچونە وە و دروستکردن و ڕێکخستنەوەی بەکۆمەڵ هەیە بەرامبەر یٔە و بەربەستانەی دێنە بە ر دەم بە گەڕخستن و جێبەجێکردنی لا مە رکە زیەت و لە سە روو هەموو یٔەمانەشەوە پێویستە فێربون و پێکەوە کارکردن هەبێت بە پێدانی دەسەڵات کە یٔەویش بنەمای خۆی هەیە کە هەموو پێکە وە هاوبەش بن لە بەڕێوەبردن و کارکردن و هاوکاری لەنێوان کارمەندان و فەرمانبەران بەگشتی هەروەک چۆن یٔەندامانی خێزانێک پێکەوە لە سە ر بنە مای پێکە وە ژیان کاردەکەن دەتوانین بڵێین مە رکە زیە ت و لا مە رکە زیەت پێداویستی گرنگی سیستمی تەندروستین بەڵام یٔەمەش پابەندە بە لایەنی چۆنیەتی و ڕاگرتنی یەکسانی کە یٔایا بە دی کراوە لە مەرکەزیەت دا؟؟ وە لە یٔێستادا لامەرکەزیەتی تەندروستی باشترین چارەسەر دەبێت بەهەرلایەکدا بتەوێت هەنگاوی بۆبنێییت و بیجوڵێنیت و کاری جدی بۆ بکرێت لەگەڵ دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار کە پێویستە بۆ گۆڕانکاری و .پێشخستنی سیستمی تەندروستی ڕەچاوبکرێت
سەردار هەركی لەگەل سوران عومری ئەندام پەرلمانی كومەلی ئیسلامی چەندین جیاوازیم هەیە بەتایبەتی لە قوتابخانەی فكری جیاوازین , لە هەولی چاكسازی شێوازی دەربرینم جیاوازە لە گەل كاك سوران, لە سەرتای كاری پەرلەمانتاریم لە خولی دووەم سالی 2005 تاكو 2009 چەندین پروژەی چاكسازیم پێشكەش بە پەرلمان كرد كە كارێكی نوێ بوو بو ئەو كات , هەرگیز ناوی هیچ كەسێكم نەهینا تەنها جارێك نەبێت لەسەر پروژەی یاسای ( من این لك هذا ) كە پێشكەشی سەروكایەتی پەرلمانم كردبو و بوە مایەی گفتگو لە میدیا جیاجیاكان , كاك علی حمە صالح سەروكی فراكسیونی گوران لەم خولە ئەو كات پەیامنێری روژنامەی هاولاتی بۆ و لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەلم سەبارەت بەم پروژە وتەكانی من بە هەلە كردیە مانشێتێكی زەقی روژنامەی هاولاتی گوایە كاك نیچیروان بارزانی سەروكی حكومەتی كوردستانی ئەو كات ئەو رێگرە بەردەم تێپەربونی ئەم یاسایە كە ئەم هەوالە هیچ بنەمای نەبو , ئیتر رۆژنامەی هاوڵاتی هەستی بە ەلەی خوی كرد رونكردنەوەكی بڵاوكردەوە و كێشەكە كوتای هات . وەكو یاسایەك و روشەنبیری خوم لەوانەیە لەگەل هەمو شێوازەكانی دەربرینی كاك سوران نەبم بەلام هیچ گومانم لە دلسوزیەكەی نیە و دەبێت شتێك لەبیر نەكەین ئەویش ئەوەیە كە هەمو لایەكمان لەسەر یەك خال كوكین ئەویش روبەرویبونەوەی دیاردەی گەندەلیە كە هەمو سنورەكانی تێپەراندوە , بابەتی چاكسازی لەبەنامەی ئەو كابینە هەیە و سەروكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە بەرنامەی خوی دروشمی چاكسازی هەلگرتوە وبە واقعبینانە باس لە روبەروبونەوە ی دەكات كە دەلێت ( گەندەلی كەم دەكەینەوە ) نەیگوتوە بنبری دەكەین . هەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر سوران عومەر بەتایبەتی دور لە سازانی لایەنەكان و لەم بارودوخە ناجێگیر و سەختە خزمەتی پروسەی روبەروبونەوەی گەندەلی ناكات و پێشینەكی مەترسیدارە , وكە لەنێو ئەو هەمو ئەندام پەرلمانە سكالایان لەسەربو تەنها لەسەر سوران عمر هەلگیرا نائومیدی لای خەلك دروست دەكات و هەست بە نادادپەروەری زیاد دەكات كە بە ئەنجام دەبێتە مایەی دروست بونی توندرەوەی و فراوان بونی بوشای نێوان هاولاتیان و حكومەت كە مەترسيدارە بو ئاشتی كومەلایەتی , هاورێیانم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بویان باس كردم كە سەروكی ئەنجومەنەی نوێنەرانی پێشو( سلیم الجبوری ) قەت رەزامەنددی نەداوە بو هەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامی ئەنجومەن و قەت نەیخستوتە بەرنامەی كار تەنانەت ئەگەر لە دەبرین و لێداوانەكانیان زێدەرویشیان كردبی چونكە ئازادی ئەندام پەرلەمان لە راپەراندنی كارەكانی بەرتەسك دەكات , وكوسپێكی سایكولوجی لای دروست دەكات بە ئەنجام خزمەتی ئەو دیاردانە دەكات كە هەمومان دەمانەوێت چارەسەری گونجاوی بو بدوزینەوە .هەر بویە تاكو ئیستا پارێزبەندی لەسەر ئەندام پەرلمانی كوردستان بەم شێوە هەلنەگیرلوە فراكسونی زورینە سەر بە سەروكی حكومەت لەگەل كوتاكان توانیان زورینەیان بەدەست بێنن بەلام كودەنگیان لەدەست دا كە بە ئەنجام نیگەرانی زوری لای گشت فراكسیونەكانی دروست كرد ( بزوتنەوەی گوران , یەكگرتو ئیسلامی, كومەلی ئیسلامی , نەوەی نوێ ) لەهەموی گرنكتر فراكسونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هاوپەیمانی سەرەكی پارتی دیمكراتی كوردستانە , ئەم كارە زیانێكی زوری بە وێنەی فراكسیونی پارتی گەیاند لە شەقامی كوردستانی و رەنگدانەوەی زوری هەبو لە سوشیال میدیا و زیانی بەهاوپەیمانیەتەكانی پارتی گەیاند بەتایەبەتی لەگەل یەكێتی كە خاوەنی پوستی سەروك پەرلمانە ونەدبوا بەبێ ئەو ئەم برگەیە بخرێتە نێو بەرنامەی كاری كوبونەوەی پەرلمان . لەهەموی گرنكتر هەلسوكەوتی كوتاكان پرسیاری زوری خستە سەر شێوازی هەلبژرادنی ئەم كوتانە تەنانەت پرسیاری جدی لەسەر ژمارەی ئەو كوتانە دروست بون , هەر بویە سەروكی پارتی دیمكراتی كوردستان كاك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی كرد وەكو دلنیایی پێدان . نوسەری عێراقی خالد القشتینی لە نوسینەكیدا روداوێك دەگیرتەوە : لە سیەكانی سەدەی رابردو سەردەمی مەلەكی , پەرلمانتارانی ئوپزسیون هەمیشە قسەیان لەسەر حكومەت دەگرد بە راست و بە چەپ و لەسەر یەكێك لە یاسایەكان حكومەت لەنێو دانیشتنی پەرلمان زور دژایەتیان كرد , دانیشتنەكە كوتایی هات وحكومەت نەیتوانی یاسایەكە تێپەرێنیت و دانیشتنی پەرلمان دواخرا , یەكێك لە پەرلەمانتارانی حكومەت چوە لای سەروكی حكومەت ( یاسین الهاشمی ) و پێی گوت بو ئەوندە بایەخ بەو تاقمە دەدەی و ئەوندە بواریان بو دەرەخسێنی كە ژمارەیان لە ژمارەی پەنجە تێناپەریت و زورینە لەگەل تویە , یاسایەكە بخە دەنگدان و با تێپەریت یاسین الهاشمی وەلامی داوە و گوتی : دەزانم زورینەی رەها لەگەل منە بەلام ئەو تاقمە نوخبەی خوێندەوار و روشەنبیری ئەو ولاتەن دەبێَت گوێیان لێبگرین , وبواریان بو برەخسێنین تاكو بیر ورایان دەربرن ونابێت رێگریان لێبكەین . لێگەرێن با سوران عومەرەكان قسە بكەن , ئەگەر نەشتوانن قسەكانیان بسەلمێنن یان هەموی راستیش نەبون لە ئەنجام خزمەت بە چارەسەری كێشەكان دەكات و كاروانی دیموكراسیەتی لە هەرێمەكەمان بەردەوام وبەهێز دەكات .
فهرهاد حهمزه له گهرمهی واژۆكردنی گرێبهستیه نهوتیهكانی نێوان ههرێم و كۆمپانیا بیانییهكان له نێوان ساڵانی 2010-2012 حوسێن شههرستانی وهزیری نهوتی ئهوسای عێراق له سهردانێكیدا بۆ كۆمپانیای نهوتی باكوور ووتی (( میدیا كوردییهكان بهوه تاوانبارم دهكهن كه دژایهتی گهلی كورد دهكهم بهڵام دڵنیابن كه من گهلی كوردم خۆش ئهوێت بهڵام دژی ئهو گرێبهستانهی حكومهتی ههرێمی كوردستانم كه زیان به عێراق دهگهیهنێت , له ئایندهشدا كورد پێوهی گیرۆده دهبێت)) . ههموو ئهو نههامهتیانهی به روخساری ههرێمهوه دهیبینین دهگهرێتهوه بۆ خراپی جۆری گرێبهسته نهوتیهكان كه له جۆری((گرێبهستی هاوبهش –عقد الشراكه )) ن . بهپێی ئهم جۆره گرێبهسته نزیكهی نیوهی داهاتی نهوت دهچێته گیرفانی كۆمپانیا نهوتییهكانهوه ئهمهش له ئهنجامی بێ ئهزموونی و نهخوێندهواری كاربهدهستانی ههرێم له بواری ئیدارهدانی پرۆسهی نهوتدا , ئهمه وێرای ئهو گهندهڵیه بهرفراوانهی له نیوهكهی حكومهتی ههرێمدا ئهنجام دهدرێت . بهرێوبهرانی پرۆسهی نهوت له ههرێمدا تهنها ڕهچاوی بهرژهوهندی حیزبی و شهخسی یان تێدا كردوهو هیچ حیسابێكیان بۆ بهرژهوهندی ههرێمهكه نهكردوه, نهیان زانیوه گریبهستی هاوبهش له كهی و له كوێ ئهنجام دهدرێت , نهیان دهزانی گرێبهستی هاوبهش بۆ كێڵگهیهكی نهوتی یه كه بكهوێته شوێنێكی دووره دهست یان لهناو دهریادا بێت یا ئهوهتا هیچ زانیارییهكی پێشوهخت له بارهیهوه نهبێت . نازانم چ حیكمهتێك ههیه له گرێبهستی هاوبهش بۆ كێڵكهی نهوتی تهق تهق كه 3 بیری له لایهن كۆمپانیای نهوتی باكورهوه تیادا ههڵكهنراوهو زانیاری تهواو له سهر ڕوبهرو بڕی یهدهكهكهی تۆمار كراوه , ههمان شت بۆ كێڵگهی خورماڵه كه هیچ نهێنیهكی شاراوهی تێدا نهماوهو تا قوڵی 1750 مهتر ههموو زانیارییهكی له بهردهستدایه , كۆمپانیای نهوتی باكوور 64 بیری تیادا ههڵكهندووهو له بهرنامهیدا بوو پهڕهی پێبدات و بهرههمهكهی بگهیهنێته 250 ههزار بهرمیل له رۆژیكدا , ههمان قسهمان ههیه بۆ كێڵگهی ((تاوكی و شێخان)) . چاكتر وابوو ئهم كێڵگانهوهزارهتی سامانه سروشتیهكان به ههماههنگی لهگهڵ كۆمپانیای نهوتی باكووردا ئیدارهیان بدایه نهك بدرایهته دهست كۆمپانیا بیانییهكان یان كۆمپانیا حیزبیهكان , چ پێویستی ئهكرد كۆمپانیا بیانی و حیزبی یهكان بكرێنه برابهشی حكومهت و 50% قازانج بخهنه تهنگهی باخهڵیانهوه , ئهمه له كاتیكدا گرێبهستهكانی حكومهتی عێراق لهگهڵ كۆمپانیا بیانییهكان له جۆری (( گرێبهستی خزمهت -عقد الخدمه ))ن و بهڕێژهی 88% و12% قازانجهكان دابهش دهكهن كه هێشتا زۆر له شارهزایانی نهوت رهخنه له ڕێژهی 12% دهگرن و به زۆری دهزانن بۆ كۆمپانیا بیانیهكان . ئهگهر كاربهدهستانی ههرێم له سهرهتاوه ههماههنگیان لهگهڵ بهغدا بكردایه و به سووك سهیریان نهكردبایه نه پهیوهندییهكانی ههردوولا تێك دهچوون نه بودجهی خهڵكی كوردستان دهبڕدرا نه دهگهیشته ئهو ڕادهیهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم ئیعلانی شكستی ئهو حكومهته بكات كه خوێنی ههزاران كوڕو كاڵی ئهم گهلهی بۆ شاباش كراوه . * كۆمپانیای نهوتی باكوور
* عومهر گوڵپی باس و خواسی لامەرکەزی، گەرم و گوڕە, هێندێک بە شارەزاییەوە قسەی لەسەر دەکەن و هێنێدکیش تەنها بە خواست و مەبەستە سیاسییەکەی و شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە، هاووڵاتیانیش لەو نێوەندەدا مافی خۆیانە چاوەڕوانی خێر لە هەر پڕۆژە و قسەیەکی تازە بکەن بەو ئومێدەی کەمێک لە کێشەکانی پەیوەست بە ژیانیان کەم بکاتەوە. لە روانگەی شارەزایی تیۆری و کرداری و ئەزموونی خۆمەوە، بە پێویستمزانی چەند سەرە قەڵەمێک لەبارەی لامەرکەزیی و بەرزبوونەوەی داواکاری لەبارەیەوە بنوسم، کە تیایدا هەوڵدەدەم بە کورتی: لامەرکەزی بناسێنم و بەراوردی لایەنە باش و نەرێنییەکانی هەردوو شێوازی مەرکەزی و لامەکەزی بکەم، کێشە سەرەکییەکانی ئێستەی هەرێم بخەمەڕوو، ئەوە روون بکەمەوە کە ئەو کێشە و نەخۆشییە کامەیە کە لامەرکەزی دەتوانێت چارەسەری بکات؟ یان بەڕاستی لامەرکەزی دەرمانی چ دەردێکمان دەکات؟ ئەمە بێجگە لە روونکردنەوەی چەند لایەنێکی نادیاری پەیوەندیدار بە پرسی لامەرکەزییەوە و ئەو دەنگانەی ئێستا لەبارەیەوە لە بەرزبوونەوەدان. یەکەم / لامەرکەزی چییە؟ زۆرێک لە سەرچاوە زانستییەکانی بواری بەڕێوەبردن باسیان لە ناسەنتەری (لامەرکەزییەت)ی لە بواری بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری کردووە، و وەک بنەمایەکی پێشکەوتوو و پێویست لە بەڕێوەبردندا ناساندوویانە و تایبەتمەندی و خاڵە ئەرێنیەکانیان ئاماژە پێداوە، بۆیە لێرەدا بە پێویستی نازانم تۆی خوێنەر سەرقاڵ بکەم بە پێناسەی زۆر و قسەکردنی تێوریی زۆرەوە، و لە پوختەی هەموویاندا دەڵێم: لامەرکەزییەت بریتییە لە دابەشکردنی دەسەڵات لە لووتکەی دەسەڵاتەوە بۆ ئاستەکانی تری بەڕێوەبردن، یان بریتییە لە کرداری دابەشکردنی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە ئاستەکانی سەرووی دەسەڵاتەوە بۆ ئاستەکانی خوارتر، ئەوەش بەهۆی پشت بە ستن بە دەسەڵاتە هەڵبژێردراوەکان یان دووری شوێنە جوگرافییە جیاجیاکان یان خواستی خۆبەڕێوەبەری بەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینییەوە لە وڵات یان هەرێمێکدا. دووەم / ئامانجەکانی لامەرکەزی چین و جۆرەکانی کامانەن؟ ئامانجەکانی لامەرکەزی بریتین لە: 1. فراوانکردنی بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەی پلان و بڕیار لەڕێگەی نوێنەر و ئەنجوومەنە خۆجێیە هەڵبژێردراوەکان و بەرپرسانی یەکە کارگێڕی و دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە کە ئاسانتر هاووڵاتی دەتوانێت سەردانیان بکات و بیان بینێت و دەنگی پێیان بگات. 2. خێراکردنی پرۆسە کارگێڕییەکان و پرۆسەی بڕیاردان لەسەر پرسە دارایی و کارگێڕییەکان و رێکخستنی ژیانی خەڵک و باشترکردنی خزمەتگوزاریی. 3. باشتر بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ماددی و مرۆیی وڵات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لەڕێگەی دانانی بەرنامەو پلانی واقیعیانەتر بەپێی گەشە و خواست و پێویستی هەر پارێزگا و شوێنێکی جوگرافی، بۆ نموونە: خەڵکی دهۆک خۆیان باشتر دەزانن چیان پێویستە و گرنگی بە چ پرۆژەیەک بدەن نەوەک خەڵکانی تر لە هەولێرەوە یان لە شوێنی ترەوە بڕیار بدەن چ پرۆژەیەکیان بۆ دروست بکەن. 4. دابەشکردنی بەرپرسیارێتی و کۆنەکردنەوەی تەواوی دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەکان لە یەک کەس یان چەند کەسێکی کەمدا لە ئاست و هەڕەمی سەرەوەی دەسەڵات و حکومەتدا. دەکرێت لامەرکەزی سیاسی یان وەزیفی (ئیداری) یان جوگرافی هەبێت ، کاتێکیش باسی لامەرکەزی وەزیفی یان ئیداری دەکەین، ئەوە لامەرکەزی داراییش دەگرێتەوە، چونکە لە بنەمادا هەموو کۆڵەکە و بنەماکانی بەڕێوەبردن پشت بە رەگەزی توانای دارایی دەبەستن سەرەڕای توانای مرۆیی و بوونی یاساو رێنمایی و سیستمەکان لە دامەزراوەکاندا. سێیەم / خاڵە ئەرێنییەکانی هەریەکە لە سیستمەکانی (مەرکەزی) و (لامەرکەزی) چین؟ بێگومان لە هەردوو شێوازەکەی بەڕێوەبردن خاڵی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، هەروەک چۆن پێویستە ئەو راستیەش بزانین کە هیچ شێوازێکی بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری نە مەرکەزی لە سەدا سەدە و نە لامەرکەزی لە سەدا سەد، تەنها ئەوەیە کە دەکرێت سیستمێک رێژەیەکی زیاتر لە هەریەکەیانی تێدابێت، هەروەها راستیەکی تریش ئەوەیە کە لەسەرەتاییترین پرۆسەی بە لامەکەزیکردنی بەڕێوەبردنیشدا تا بەرزترین ئاستی کە فیدراڵی و کۆنفیدراڵیە، ئەوە هێندێک لە پرسەکانی پەیوەست بە دارایی و یاسادانا(تەشریع) و دادوەری و ئاسایشی و بەرگری هەر بە رێژەی جیاواز بە مەرکەزی دەمێنێننەوە لە وڵاتدا، بەپێی جۆری سیستمەکە. پاش ئەم پوختەیە ئێستە کاتی ئەوەیە بە کورتی لەبارەی خاڵە باشەکانی مەرکەزییەوە بنوسین پاشان خاڵە ئەرێنییەکانی لامەرکەزی: 1. سیستمی مەرکەزی سیستمێکی یەکگرتووە و زیاتر دەتوانێت یەکپارچەیی خۆی بپارێزێت، ئەمەش بۆ ئەو سیستم و دەوڵەت و حکومەتانەی کە تازە لە دروستبووندان سەرکەوتووتر و پێویستترە. 2. سیستمی مەرکەزی لە توانایدا هەیە یاسا و رێنماییەکان لەسەرتاسەری وڵات جێبەجێبکات بەبێ جیاوازی. 3. سیستمی مەرکەزی دەتوانێت باشتر زاڵ بێت بەسەر یەک سیاسیەتیدا لە مامەڵە لەگەڵ پرسە جۆراجۆرەکانی وڵاتدا. سەبارەت بە خاڵە باشەکانی سیستمی لامەکەزی: 1. دەکرێت لە سیستمی لامەرکەزیدا بەشداری هاووڵاتیان زیاتر بێت لە پڕۆسەی پلان و بڕیاردا. 2. لە سیستەمی لامەرکەزیدا فەرمانگە و دامەزراوەکان توانای زوو بڕیاردان و وەڵامدانەوەیان هەیە. 3. لە سیستەمی لامەکەزیدا ژمارەی هەنگاوە کارگێڕییەکان و رۆتین کەمترە و هاووڵاتی و دامەزراوە ماندوو نابن بۆ پرسێکی بچووک یان چارەسەرکردنی کێشەیەکی لاوەکی ناستراتیجی کاتێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا بەسەر بەرن بە خەرجییەکی زیاتریشەوە. 4. لە سیستەمی لامەرکەزیدا دەتوانرێت واقیعیانەتر توانای ماددی و مرۆیی هەر شوێن و پارێزگایەک ئاراستە بکرێت بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان. 5. لە سیستەمی لامەرکەزیدا بەرپرسیارێتییەکان لە یەک کەس و ئەنجوومەنێکدا کۆناکرێنەوە و بەرپرسیارێتی سەرکەوتن و شکست دابەشدەبێت بەسەر زیاتر لە ناوەندێکی دەسەڵاتداو ئاستەکانی خوارەوەی بەڕێوەبردنیش لە پارێزگاکان دەچنە ژێرباری بەرپرسیارێتی و پرسینەوەی هاووڵاتیان. چوارەم / سیستمی لامەرکەزی وابەستەی چییە؟ لەبەر گرنگیەکەی ئەم خاڵەم بەشێوەیەکی سەربەخۆ باس کرد، ئەویش زەرورەتی بوونی سیستەمێکی چاودێری بەهێزە کاتێک وڵات پشت بە لامەرکەزیتی زیاتر ببەستێت، وەک مەرجی سەرکەوتن و کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردان، چونکە بەبێ بوونی چاودێرییەکی بەهێز بەسەر دامەزراوەکانەوە، دەکرێت لامەرکەزی رێژەی گەندەڵی و بەهەدەردان و خراپ بەکارهێنانی پۆست و پێگە و دامەزراوەکان زیاتر بکات. پێنجەم/ کام سیستمە گوتجاوترە بۆ بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری؟ بێگومان لە کوردستان ئەو دەنگانەی کە رەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرن لە هەرسێ روانگەی دەسەڵاتی یاسادان و جێ بەجێکردن و دادوەری، هێندە بەرزن، پێویست بەوە ناکات هیچ رووبەرێکی ئەم وتارە بۆ ئەو پرسە تەرخان بکەم، بەڵام ئایا لامەکەزی دەتوانێت چی بکات بۆ کەمکردنەوەی ئەم رەخنانە؟، چی بکات بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایی خەڵک؟ سەرەتا دەبێت ئەو راستییە بڵێم کە ستەم دەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تاوانباری بکەین بە مەرکەزی تەواو، چونکە لەم رووەشەوە زوڵم لە حکومەت کراوە و ئەو سیستەمە بارکراوە بەتێکەڵ و پێکەڵییەک کە نە دەتوانین بڵێین مەرکەزییە نە دەتوانین بڵێین لامەرکەزییە، ئەوەش بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی و نەبوونی فەلسەفەیەکی روونی حکومڕانی و یەک نەخستنی سیاسەت و ستراتیجی وڵات بە دەستوور و یاسا وەک چەند بنەمایەکی گشتیی بەڕێوەبردن بەجۆرێک هیچ حیزب و کابینە و زۆرینەیەک نەتوانێت بە ئاسانی دەستکارییان بکات و تەجاوزیان بکات. وەک پێشتریش ئاماژەمان پێکرد یەکێک لە سیفەتە باشەکانی سیستەمی مەرکەزی ئەوەیە کە وڵات بەیەک یاساو رێنمایی کاربکات و یەک سیاسەت ئاراستەی بکات، بەڵام هەر بە وردبوونەوە لەو وێنەیەی کە لە پشت سەری بەڕێوەبەرێکەوە هەیە لە زاخۆ تا ئەو وێنانەیەی لە پشت سەری بەڕێوەبەرێکەوەن لە هەڵەبجە یان گەرمیان، تێدەگەین لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرکەزی نییە، و نەیتوانیوە سوود لە بنەما و خاڵە باشەکانی سیستەمی مەرکەزی وەرگرێت، ئەوە بێجگە لە سیما دیارەکانی دوو ئیدارەیی لە هێندێک بواردا، وەک بوونی زیاتر لە لقێکی بانکی ناوەندی!، و رێک نەخستنی هێزە چەکدار و هەواڵگرییەکان لە یەک دامەزراوەی نیشتمانیدا و هێندێک بواری تری نەرێنیش. ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین بۆ ئەوەی سیستمێکی رەشید(حکومەتێکی باش)مان هەبێت پێویستە زۆر شت بکەین، وەک چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و پشت بە ستن بە تەکنەلۆژیا لە بواری بەڕێوەبردن، و زیادکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، و شەفافیەتی زیاتر لە سەرجەم پرۆسە کارگێڕی و داراییەکان، و یەکخستنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی ناپێویست، بەڵام پشت بە ستن بە سیستەمی لامەرکەزی هاوشانی ئەم خاڵانە دەتوانێت حکومەتێکی باشتر و بە تواناتر لە بواری خزمەتکردن بۆ هاووڵاتیان بخاتەڕوو. کەواتە ئەو لامەرکەزییەتەی پێویستمانە سیماکانی چین و ئەبێت چۆن بێت؟ پێویستە ئەو لامەرکەزییەتە کار بکات بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی یاسادانان (تەشریعی) لە ڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بۆ پارێزگاکان، زیادکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و دامەرزاوە حکومییەکان لە پارێزگاکان، زیادکردنی دەسەڵاتی پارێزگارو قائمقامیەتەکان، ئەوەش لە ڕێگەی هەموارکردنی یاسا پەیوەندیدارەکانی ئەو سێ بوارە، بەڵام تا ئەو کاتەی ئەو هەموارە لە پەرلەمانەوە دەکرێت بۆ یاسا پەیوەندیدارەکان بە ئەنجومەنی پارێزگاو وەزارەتەکانەوە، و دەسەڵاتەکان بە یاسا دەبەخشرێن بە دامەزراوەکانی خوار وەزیرو وەزارەت، ئەوە پێویستە لە ڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە زوویی بە پڕۆژە بڕیارێک سەرجەم وەزارەتەکان ڕابسپێردرێن بە هەموارکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەی بەخشیویانە بە پارێزگارو قائمقامیەت و بەڕێوەبەرە گشتیەکان لە پارێزگاکان، بە ئاراستەی زیادکردنی دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و تەنانەت بەرنامەی خودی ئەم کابینەیەی حکومەت و بانگەشەکانی حزبەکانی پێکهێنەری ئەم کابینەیە، هاوکات بەهێزکردنی دامەزراوەی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەندەڵی و بەهەدەردان بگیرێت و دەرفەت بە هیچ کەلێنێک نەدرێت بۆ گەندەڵی و خراپ سودلێوەرگرتن لە کاتی زیادکردنی ئەو دەسەڵاتانە. شەشەم و کۆتایی / کەواتە لامەرکەزی دەرمانی چ دەردێکە؟ لە راستیدا هەمیشە پرسە یاسایی و ئیداری و دەوڵەتیەکان، قابیلی ئەوەن کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی بقۆزرێنەوە، ئەمە واتای ئەوە نیە کاتێک دەرفەتێک هەبوو بۆ بەرژەوەندییەکی سیاسی ئەوە ئیتر ڕاستی لەو بابەتەدا نییە، نەخێر، بەڵکو دەتوانم بڵێم ئەو داواکارییانەی لە سلێمانیەوە ناو بەناو بەرز دەبنەوە بۆ داواکاری لامەرکەزی، ڕاستیی و مەنتیقێکی تەواویان تێدایە، ئەگەرچی بەرژەوەندی سیاسی حزبێک یان دوانیش ئامادەیی هەبێت لەگەڵیدا. هەربۆیە ئەوەی ڕاستیەو دەبێت هاووڵاتی بیزانێت ئەوەیە کە ئەوەی داوا دەکرێت بۆ جێ بەجێکردنی لامەرکەزی و زیادکردنی دەسەڵاتی دامەزراوەکانی بەڕێوەبردن لە پارێزگاکان، دەتوانێت بەشداری هاووڵاتیان لە پلان و بریاری دامەزراوەکانی سنوری پارێزگاکەیاندا زیاتر بکات، پڕۆسە کارگێڕییەکان خێراتر و کورتتر بکاتەوەو ڕۆتین کەم بکاتەوە، واقیعیانەتر توانای دارایی و مرۆیی پارێزگاکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی ئاراستە بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی هەمان توانای دارایی ئێستەی حکومەت، بەڵام ئەوەی هەواڵە ناخۆشەکەیە ئەوەیە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانێت چارەسەری ئەو کێشە سەرەکیانە بکات کە ئێستە کوردستان گیرۆدەیانە، وەک کێشەکانی مووچەو بودجەو پرسەکانی پەیوەست بە گەندەڵی و بەرپاکردنی چاکسازی، تەنانەت دەکرێت لەم دوو بوارەدا کێشەکان زیاتر بکات ئەگەر سیستمی چاودێری و لێپرسینەوە بەهێزتر نەکرێت. هەربۆیە ئەوەی لە سلێمانیەوە بەدەنگی بەرز داوا دەکرێت، لە قازانجی هاووڵاتیان و سیستمی حکومڕانی و خودی حزبەکانی پێکهێنەری حکومەتە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرگیز ئەو دەردە کوشندانە چارەسەر ناکات کە لە ئێستەدا سەرشانی هاووڵاتیانیان قورس کردووە. بۆیە پێویستە تەنها لە سنورێکی دیاریکراودا ئومێد هاووڵاتی بدرێت لە پرسی لامەرکەزی و سپاردنی زیاتری دەسەڵاتەکان بە دامەزراوەکان لە پارێزگاکاندا، و پێویستە لەو بوارەشدا هێندە ئاستی چاوەڕووانی هاووڵاتیان بەرز نەکرێتەوە کە پاش ماوەیەکی دیکە دیسان بێ ئەومێد ببنەوە کە ببینن لامەرکەزی نەیتوانیوە چارەسەری کێشە گەورەکانیان بکات. *ماستەر لە بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ..
سەرتیپ وەیسی كەریم ئهوكاتهى مرۆڤ سنور و دەسەڵات و ئەرکی خۆی نەزانی، ئەوا لەبری ئاڕاستەکردنی سیاسەت لە دەوری کاردانەوەی سیاسەت دەخوولێتەوە. بۆیە ئەمەوێت چهند قسەیهك لەسەر شیکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان بکەم بۆ قەرزەکانی حکومەت. سەرەتا دەبێت بزانین سەرۆکی حکومەت چی ووت دەربارەی قەرز ؟ لە خولهكى ٨:١٠ سهرۆكى حكومهت وتى: حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار ملیار دۆلار قەرزارە، بەشی زۆری ئەو قەرزەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵە، بە ھۆی نە ناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتە یەك لە دوای یەکەکانی عێراقەوه. * سەرۆکی حکومەت باسی ئەوەی نەکردووە کە ٢٧ ملیار قەرزەکە پشتی بە یاسا بەستووە. ئەی بۆچی سەرۆکی پەرلەمان وتارێکی لەسەر ئەو بنەمایە نوسیوە ؟ واتە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان تەنھا ئەوەی بۆ سەلماندوین کە حکومەت ٢٧ ملیار قەرزەکە پاڵپشتی یاسای نیيە. لە کۆتای نوسینەکەش دەڵێ : ٢٧ ملیارەکە بە ھۆی پاشە کەوتی مووچە و قهرزى کۆمپانیاکان بووە. ئایا پێویستى دەکرد سەرۆکی پەرلەمان ئەوە بنوسێت و شەرمەزاری بۆ پەرلەمان رابگەیەنێت ؟ چونکە قەرزێك پاڵپشتی یاسای نەبێت دەبێت حکومەتی لەسەر ھەڵبوەشێتەوە نەك پاساوی بۆ بھێنیەوە، چونکە كهسێكى ساویلكهش ئەزانێ پاشەکەوتی مووچە و قهرز و پارە نەدان بە کۆمپانیاکان پاڵپشتی یاسای نیە و بە نایاسای کراوە، ئیتر سەرۆکی پەرلەمان بۆچی وا بە پەلە رۆڵی رێباز حەملانی بینی و ووتی قەرزەکە دەرەکی نییە، بەڵکو تەنھا دوو کێشەی ھەیە ئەویش ھی فەرمانبەرو کۆمپانیاكانه و بە یاسا نەکراوە! من وتم ئێستا بە ھۆی ئەوەی بەیاسا نەکراوە ئەڵێت دەبێت سەرۆکی حکومەت متمانەی لێ وەربگیرێتەوەو دەبێت بۆ لێپرسینەوە بێتە پەرلەمان و بۆ پاشەکەوتی مووچەخۆرى بهشخوراو رێگهو یاسایهك باس دەکات بۆ گەڕانەوەی مووچە بۆ مووچە خۆران. بەڵام کە وای نەوت ئەترسم مەبەستی ئەوە بێت کە پاشەکەوتی موچە لە رابردوو پاڵپشتی یاسای نەبووە، بەڵام بۆ لە مەولا کەم کردنەوەی مووچە پالپشتی یاسای ھەی، کە یاسای چاکسازی یە کە پەرلەمان پەسندی کردووە . ئەمەش وا دەکات بەھۆی ئەم پاڵپشتیە یاسایە کەمکردنەوەی مووچە نەبێتە بەرز بوونەوەی قەرزی سەر حکومەت!! * سەرۆکی حکومەت باسی ئەوەی نەکردووە قەرزی نێو دەوڵەتی کراوە. ئەی بۆچی سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینەکەی لە خاڵی ٤ ،٥ نوسینەکەی رێگاو شێوازی قەرزی نێو دەوڵەتی بۆ سەرۆکی حکومەت شی دەکاتەوەو بە نا راستەوخۆ رێگهی قەرزی نێو دەوڵەتی پیشان دەدات. *سەرۆکی حکومەت ئەڵێت بەشێك لەو قەرزانە بە ھۆی نەناردنی بودجە بووە لە لایەن عێراق.بەر لە ھەر کەسێک سەرۆکی حکومەت بە ووتنی ئەم رستەیە بەر لە سەرۆکی حکومەت فەشەلی سیاسەتی سەرۆکی ھەرێمی راگەیاندوە، چونکە بە گوێرەی یاسای ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠٠٥ی سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکی ھەرێم بەر پرسە لە سیاسەتی ھەرێم لە سەر ئاستی ناوخۆی و نێودەولەَتی، وە بەرێزی لێپرسراوی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانە، کە واتە سەرۆکی حکومەت دەلێت کە ئەوە سیاسەتی پر ھەڵەی سەرۆکی ھەرێم بووە بە ھۆکاری سەرەکی ئەو قەرزانە، چونکە سەرکەوتوو نەبوو لە سیاسەتێکی تەندروست لەگەل حکومەتی عێراق . ئیتر لای من روون نەبوو کە ئێمە ھەمومان لە رابردوو و ئێستا قسەمان لەسەر فەشەلی سیاسەتی ئابوری و شکست ھێنان لە رێکەوتن لەگەل بەغدا کردووە، ئێستا بۆچی ھەمومان بوین بە رێباز حەملان، کە راوێژکاری ئابوری سەرۆکی حکومەتی ئێستایە و دۆستی سەرۆک حکومەتی پێشووە، ھاتوین شیکردنە و لێك دانەوە بۆ ژمارە و جۆری قەرز دەکەین زۆر بە روونتر لەوانەی لە بری ئەو بە رۆڵەکە ھەستاون. ئهى ئهوانهى تا دوێنێ دهیان وت حكومهت قهرزاره، بۆچى ئێستا دهڵێن قهرز نییه و ئیلتیزامه؟! لە کۆتایدا من ووتارەکەی سەرۆکی پەرلەمان زیاتر لە دە جار خوێندۆتەوە لە یەك دێر باسی ئەوە ناکات حکومەت ٢٧ ملیار قەرزار نییە، بەڵکو ھاوشێوەی قسەکانی رێباز حەملان و رۆژنامە نوس و نوسهران قسهدهكات و دەلێت قەرزەکە پاڵپشتی یاسای نییە و بۆ مووچەو بەڵێندەران بووە و قهرزى نێودەوڵەتی نییە، ئیتر چاودێران و رۆژنامە نوسان چۆن وایان لێك دایەوە؟ ئەوە وەڵامەکە لای خۆیانە. ئهوهش لینكى نوسین و لێدوانهكانى سهرۆكى پهرلهمان و رێباز حهملانه : 1. https://www.facebook.com/rewazfayaq/?__tn__=%2Cd%2CP-R&eid=ARCVGDHC5cV_nseB_QWHHYlkhaaE8JoXoooQp4CHdTVoihBI3-ivqX7jIWHNOlXFmO-b2YpY6xeHESv7 2.hhttps://www.kurdistan24.net/so/news/66fe37a0-f406-492e-9f73-53166c58b479?fbclid=IwAR2JitgIbUHvrm6n-5JVGj0QHLyKGv206GwjFjuev8eSK4SfFQ8Yzum2hbo
لهتیف فاتیح فهرهج ئێوه دهڕوخێن ، نهك له بهر ئهوهی خهڵك ئهوهی دهوێت ، یان خهڵكێكی زۆرتان ئازار داوه ، یان لهبهر كوشتنی رۆژنامهنووس و مناڵ و شهق ههڵدان له مامۆستا ، لهبهر ئهوانه نا ، لهبهرئهوهی ناتانهوێ دان بنهن به ههڵهو رهفتاره ناشرینهكانی خۆتانا ، رهفتارو ههڵهكانی خۆتان دهتانڕوخێنێ ، نهك توڕهیی خهڵك ، دهتوانن خهڵك دهمكوت كهن ، دهتوانن بكوژن و ببڕن ، دهتوانن خهڵك بكڕن ، دهتوانن شهق وهشێن و جنێو فرۆش و دهمههراش پهروهرده بكهن بۆ سوكایهتی به ههموو جوانیهك ، بهڵام ناتوانن بهردهوام بن ، ناتوانن بهمجۆرهو بێ ئهوهی دان به كێماسیهكانتابنهن درێژه به حوكمڕانی بدهن . دهڕوخێن لهبهر ئهوهی ناتوانن چاكبن ، ناتوانن خۆتان بگۆڕن ، سوپاو چهتهو شهق وهشێن و دهمههراش ناتوانن تهمهنی ستهمكاری درێژ بكهن ، دهڕوخێن ، چونكه دهستان چووه خوێنی رێژوان و گهرمیان ، چونكه تهحهمولی قسهو نوسینی سهردهشت و كاوهو سۆران و وهداتتان نهكرد ، چونكه له دوا ساڵهكانی تهمهنیدا عهبدولستار تاهیر شهریفتان تیرۆر كرد ، دهڕوخێن چونكه هێشتا له بری به خۆدا چوونهوه ، له بری رهخنه له خۆ گرتن ، له بری چاكبوون ، بیر له تۆڵهو سوكایهتی به مرۆڤ دهكهنهوه ، ئێوه پێتان وایه كۆنترۆڵكردن كهوی كردن ، بێ دهنگكردن ، كوشتنی ئازادی ، فریودان و له تهڵه نان و خهڵاتكردن هۆكارن بۆ مانهوهتان ، له كاتێكا تهنها عهدالهت ، رێزگرتن له مرۆڤ ، ئازادی ، ههوڵی باشكردنی ژیان ، ژیانی گشتی هۆی مانهوهو بهردهوامین . دهڕوخێن ، لهبهر ئهوهی لهبری گوێگرتن ، پهلامار دهدهن ، خهڵكی دهمههراش و خهراپ دروستدهكهن بۆ ئهوهی به گژ ههموو بۆچون و بیرو رایهكدا بچێتهوه ، بۆ ئهوهی ترس و تۆقاندن و سوكایهتی بڵاو بكاتهوه، ئهمانه ئێوه دهڕوخێنن نهك رهخنهو ههوڵی چاكسازی و باشكردنی ژیانی خهڵك ، ئێوه له نێوان خۆتان و خهڵكا جیاوازی و رهههندی قوڵتان دروستكردووه ، خۆتان له كهشكهڵانی فهلهك و له نێو باخچهكانی بهههشتان و خهڵكیش له كوچهو كهنارهكانی دۆزهخا ، كهچی لهوێشدا دهمههراش و چهنهبازیان تێبهردهدهن ، بۆ ئهوهی نهڕوخێن ، پێویستتان به چهتهو شهقوهشێن و دهمههراش و جنێوفرۆش و كۆیله كردنی خهڵك نیه ، پێویستتان به گوێگرتنه.
بارام مەجید خان چاوەڕوان ئەکرێت شانۆی سیاسی هەرێم ڕوبەڕوی گەردەلولێکی جەماوەی بەهێز بێتەوە.حکومەت و جەماوەر ئەبی لە سەرهەڵدانی رق و توڕەی جەماوە یەکدی تێپەڕێنن.ئایا ئەم یەکتر بڕیە گۆرانکاری ریشەی و درێژ خایەن بە دوای خۆیدا ئەهێنی؟ یا خود نا؟ئەوەی ئێستا لە هەرێم ئەگوزەرێ ئەو درزە گەورەیە کە خودی سیستەمی سیاسی لە کوردستان گرفتاری بوە.تا لیواری لە بەر یەک هەڵوەشانی گەیاندوە. پەردەی یەکەم: خەڵک لە دو جەمسەرەوە بڕوا متمانەی بە حکومەت گەیشتوەتە نزمرین ئاست. لە سەر ئاستی سیاسی شانۆکە کاتیک ئاڵۆز بو کە لە دوای کۆنگرەی یەکیەتی، پارتی ئامادە نەبو موبارەکەی ئەم سەرکردایەتیە نۆیە بکات، کە تەقینەوە سیاسیەکی پەرلەمانی لێ کەوتەوە. هەڵپەساردنی بەشداری کۆبونەوەکانی پەرلەمان لە لایەن زۆرینەی هیزە سیاسیەکانی کوردستان ( بە ژماری پارتی سیاسی) دەرگاکانی پەرلەمانی بە نیوەداخراوی هێشتەوە! کە پایەێکی گەورەی گەمە سیاسەکە بو لە هەریم. هیزەسیاسیەکانی بردەوە سەر شەقام. بە تایبەت دەرکردنی هێزە ئیسلامیەکان لە گەمەی سیاسی کوردستان و گەرانەوەی ئەو هێزانە بۆ ناو مزگەوتەکان کە هیزی جەماوەری زیاتریان پێ ئەبەخشێ.لە سەر ئاستی ئابوری کایەکە کاتێک گەورەرین کاردانەوەی جەماوەری لێکەوتە کە سەرۆکی حکومەت بە زمانێکی پاراو رایگەیاند کە هەرێم ٢٧ میلیارد دۆلار قەرزدارە! ئەمەش خەڵکی بە یکجاری نائومێد کرد. پەیامی مردنی ئابوری هەرێمی دا بە گوێی خەڵکدا. سەرڕای لە دەست دانی متمانەی خەڵکی بە ئامارو داتاکانی حکومەت سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئجرائاتەکانی حکومەت هاوکاتە لە گەڵ نەمانی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت لە لایەک و شەری ساردی هیزە سیاسیەکان لە سەر ئاستی ناوخۆی کوردستان لە لایەکی تر. پەردەی دووەم: قەیرانە یەک لە دوا یەکەکانی کوردستان و تێپەرێنی سێ دەیە حوکمرانی لە کوردستان و چاوەروانیەکی ٣٠ سالەی خەلک لەم ئەزمونە لە هەرێم ئاستی خواستە سەرتاییەکانی خەڵکی تیر نەکرد. لە ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری و موچەی شایستەی فەرمانبەرانی دەوڵەت. چ جای ڕێکنەخستنی ژیر خانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ساسی کوردستان! جەماوەر توڕەیە. خەڵک ماندوە. نە چاکسازیەکان هیچ ئەنجامێکیان لێکەوتەوە و نە خەڵکی بڕوای بە بەڵێنەکانی کاربەدەستان ماوە. بەڵام هیزی بزوێنەری جەماوەر کییە؟ ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان لە لاوازترین ئاستدایە. ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە خەڵک ماندورترن. کەسایەتیە سیاسیە بەهێزەکان لە مەشدەدی سیاسی دیار نەماون. هەر جوڵانەوەیەکی جەماوەری لە کوردستان بە بڕوای من پشت بە چەند فاکتەرێک ئەبەستێ. یەکەم: هێزی ئایینی و مزگەوتەکان رٶلی پشتی پەردە و شمشیری هیزە ئیسلامیەکان دەبن. دوەم: ئەو خەڵکە نارازیەی کە هێشتا ئینتمای سیاسی خۆی یەکلا نەکردوەتەوە و بیزاری خۆی دەر ئەبڕیت. سێیەم: چینی مامۆستا و زانکۆکان و فەرمانبەران کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕابوردو ڕۆلی پیشەنگیان گێرا. چوارەم: هەندێک لە لایەنگرانی هێزەکانی حیزبەکانی ناو حکومەت.پێنجەم: هیزی ئۆپۆزسیون( کۆمەل.یەکگرتوو.نەوەی نوێ). پەردەی سییەم: یەکیەتی و گۆران وەک دو هیزی پێکهێنەری حکومەت لە گەل پارتی چۆن هەڵویستی خۆیان دیاری ئەکەن. یەکیەتی کۆنگرەی چواری بەست.کۆنگرەی گۆرانکاری و ریکخستنەوەی هەیکەلی رێکخراوەی و ئیداری، و رێکخستنەوەی ئەدای سیاسی و روئیای ستراتیژی یەکیەتی بو سەر لەنوی. سەرکردایەتی نوێی یەکیەتی مەیلی سازشی نیە. بە وزەیەکی زۆرەوە هاتوەتەوە.جەبهەی یەکەمی لە پەرلەمان کردەوە کە رازی نیە لە ئەدای حوکمرانی. لە حکومەت چیتر رازی نیە بەوەی تیمی شاراوە لە پشت حکومەتەوە کاربکات و ستافەکەی لە حکومەت بینەری ڕوداوەکان بێت. ئامادەش نیە بەشداری هیچ پلانیکی ناوچەیش بکات دژی هیزەکانی پارچەکانی تری کوردستان. ستراتیژی نوێی یەکیەتی گەرانەویە بۆ ناو جەماوەر. ئیدی زەمانی خەلک بە حیزبی کردن بەسەر چو! ئەبی حیزب بکەیتەوە بە خەڵک، ئەمە ئەو ستراتیجیە کە وا ئەکات یەکیەتیەکی بەهێز بەڕیوە بیت. بزوتنەوی گۆران هێشا یەکلا نەبوەتەوە لە نیوان بەشێکی زۆری ئەندامانی و ئەوانەی لە ناو حکومەت و پەرلەمان نوینەرایەتی ئەو هێزە ئەکەن.بەڵام دەنگێک لە گردەکەوە دیت کە رازی نیە لە ئەدای حکومەت. پارتی لە دوای ریفراندۆم وەک هیزێکی بێخاوەنی ئیقلیمی و دەولی دەرکەوت. ئەوا بۆ جاری دووەم ئەو مەشهەدە دوبارە ئەبێتەوە. دواپەردە: هێلێکی گشتی لە تێڕوانینی خەڵک بۆ پارتە سیاسیەکان خەمڵیوە، ئەوێش متمانەی خەڵکە بەم هێزانەی کوردستان.حیزبایەتی لە قەیرانێکی قوڵدایە. لە هەڵبژاردنەکانی پێشو خەڵکی پەیامێکیان دا بە قوێی ئەم هێزانەدا. بەشداری لاوازی جەماوەر لە هەڵبژاردنەکاندا. زۆرینەی خامۆشی خەڵک لە ماڵەکانیان نەهاتنە دەر و سندوقەکاناین بۆ کارگێڕەکانی هەڵبژاردن بە جێ هێشت. قەیرانی حیزبایەتی لە کوردستان جیاواز لە رەهەندە مێژویی و ساسی و ئابوریەکانی پەیوەندیەکی قوڵی بە شیوازی بەشداری ئەم پارتانە لە حوکمڕانیدا هەبوو.کاریگەری سیستەمی سیاسی کوردستان لە سەر هەیکەل و ستراکچەری ئەم هێزانە بەرهەم هێنانی پارتی هاوشێوە بوو. ئەم هێزانە لە ڕوی ئەدا و پێکهاتەیانەوە هاوشیوەی یەکترن.بیرمەندابی بواری سیاست پێێان وایە پارتە هاوشیوەکان ناتوانن ڕەگ لە جەماوەر و کۆمەڵگای مەدەنی وەر بگرن، هێندەی ڕەگ لە حکومەت دائەچێنن و پەیوەست ئەبن بە توانا مادی و مەعنەویەکانی حکومەت. ئەم شیوازە لە حوکمڕانی وەک نەخۆشی لە سیستەمە دیمکراسیەکان سەیر ئەکرێت. هێزەکانی ئۆپۆزسیونیش کاتێک هیرش ئەکەنە سەر سیستەمی حوکمڕانی، بە ئامانجی ڕوخاندنی کۆی حوکمڕانی ئەوا، ڕوبەڕی شێوازێک لە کۆدژی و پارادۆکس ئەبنەوە. ئەمە ئەو هەڵە مەزنەیە کە ئۆپۆزسێۆن ئەکەوێتە داوی. لە ئەنجامدا متمانەی خەڵک لە دەست ئەدات. بەڵام هیزە ڕاستڕەوە ڕادیکاڵەکانی وڵاتانی پێشکەوتوی دیمکراسی لە جهیان لەوە هۆشمەندترن کە داوای گۆڕانکاری لە کۆی سیستەم بکەن.
مەحمود رەزا ئەمین مەسرور بەرزانی، سەرۆکی حوکمەتی مەجازیی هەرێم، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی درێژی دەنگی و رەنگی، بۆ خەڵکی هەرێم بڵاو کردەوە. بەلای منەوە، ئەم پەیامە پەیامێکی زۆر گرنگ بو. نەك لەبەر ئەوەی دیدگایەکی رۆشنی خستبێتە رو بۆ چارەسەری کێشە بنچینەیییەکانی سیستمی سیاسی و ئابوریی هەرێم، بەڵکو لەبەرئەوەی بە نائاگایی دانی بەوەدا نا کە باوکی و ئامۆزاکەی و خۆشی، کە ساڵانێکی درێژە سەرۆکی دەزگای پاراستنە و ئاگاداری هەمو وردەکارییەکانی حوکمڕانییە، فەشەلیان هێناوە لە دامەزراندنی سیستمێکی حوکمڕانیی تەندروست دا. عەرەبەکان لەم جۆرە حاڵەتانە دا ئەڵێن: "وشهد شاهد من اهلها". مەسرور بەرزانییش وەکو کارەکتەرێکی گرنگ و دیاری بنەماڵەی بەرزانی، لەم وتارەیا بە رۆشنی دانی پیاناوە کە بنەماڵەکەی فەشەلی هێناوە لە حوکمڕانیی ئەم هەرێمە دا. مەسرور بەرزانی لە پەیامەکەیا هەوڵی بە خەرج داوە فەشەلی ئابڕوبەرانەی هەرێم بخاتە ئەستۆی ئامۆزاکەی و حوکمەتی ئیتیحادی و شانی خۆی و باوکی لە ژێر بەرپرسیارێتی شکستەکە لابەرێ، بەڵام باش نەی پێکاوە، چونکە نێچیروان کەسێکی ئاسایی لاپەڕ نیە، لەو گۆڕە خولابێتەوە و ئەمان دەسیان گرت بێ و کردبێتیان بە سەرۆکی حوکمەت. بەڵکو نێچیروان: نەوەی مەلا مستەفای رەحمەتی و کوڕی ئیدریس بەرزانی رەحمەتییە؛ ئامۆزای سەرۆکی حوکمەت و برازای سەرۆکی پارتی و زاواشیەتی؛ جێگری سەرۆکی پارتییە و لەناو حیزبا خاوەنی کاریزما و نفوزێکی زۆرە؛ لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە هەتا کۆتایی ساڵی پار، بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی بەرزانی، لە لوتکەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنا بوە؛ خۆی بە دڵسۆزترین قوتابی قوتابخانەکەی بەرزانی ئەزانێ. بێجگە لە نێچیروان، سەرۆکی پارتییش، کە باوکی سەرۆکی ئێستەی "حوکمەت!"ـی هەرێمە، دوازدە ساڵی رەبەق بە شەرعی و ناشەرعی، کەسی یەکەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی هەرێم بوە. ئێستەش بە نا راستەوخۆ، لە رێگەی بارەگای بەرزانییەوە، لە سەروی هەر سێ دەسەڵاتەکەی هەرێمەوە: "تەنفیزی و تەشریعی و قەزایی" ممارسەی سیاسەت و دەسەڵات ئەکا. کەواتە، فەشەلی نێچیروان بەرزانی ناکاتە فەشەلی ئەو بە تەنیا، بەڵکو ئەکاتە فەشەلی قوتابخانەی بەرزانی لە سەرپاخستنی سیستمێکی حوکمڕانیی تەندروست و پاکژ و دادپەروەر دا. بۆ ئەم دانپیانانە نا راستەوخۆیە، مەسرور بەرزانی شایەنی سپاس و ستایشێکی گەلێک گەورەیە. بەڵام ئاخۆ خۆی ئەتوانێ قوتابخانەی بەرزانی تێپەڕێنێ و سەرکەوێ بەسەر ئەو کەند و کۆسپانەدا کە خۆی و باوکی و ئامۆزاکەی و هاوبەشەکەیان بۆ خەڵکی کوردستانیان خولقاندوە؟ ئەگەر بەچاوی رەخنەوە لە ممارسەی ١٠ مانگی رابردوی سەرۆکی "حوکمەت!" بڕوانین، بچوکترین هیوا و ئاماژە نابیبنین، ممارسەی ئەم لەوانی پێش خۆی جیا بکاتەوە. هەر وەکو چۆن ئامۆزاکەی نزیکەی چارەکە سەدەیەک و باوکی زیاتر لە ١٢ ساڵ لە لوتکەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنا، لە باتی ئەوەی لەسەر ئەرز ئیش بکەن بۆ دامەزراندنی سیستمێکی سیاسی- دیمۆکراسی- پارلەمانیی دادپەروەر و بنکەیەکی ئابوریی بەهێز، لە هەوادا وتاری ئاگرین و بەڵێنی زەرد و سوریان بە خەڵک ئەدا، بەهەشت بهێننە سەر ئەرزی کوردستان، مەسرور بەرزانییش لەو ١٠ مانگەدا هەر ئەوەی کردوە و خراپتریش! بۆچی خراپتریش؟ چونکە مەسرور بەرزانی لەلایەک درێژە بە خووەکەی ئەوان ئەدا: "لە هەوا و خەیاڵا دەسکەوت ئەخولقێنێ" و "لەسەر ئەرز هیچی دیار نیە" و هەمو ئیعتمادی لەسەر زلکردنی خۆیەتی لە میدیای حیزبەکەی و میدیای بیانی لە رێگەی (علاقات عامە)ەوە بە پارەی خەڵک. لە لایەکی تریشەوە، وەکو لەسەر ئەرز هیچی دیار نیە، لە چەن مانگی رابردوا ٢ بەیاننامەی بە بۆنەی کۆرۆناوە و ئەم پەیامەی دەر کردوە، هەر سێکیان دەرخەری ئەو راستییەن کە ئەم برادەرە لە ئیدارەدانی هەرێما لە باوکی و ئامۆزاکەی کۆڵەوار ترە. ئەو، لە بەیاننامەی یەکەمیا بە بۆنەی بڵاو بونەوەی کۆرۆناوە لە هەرێم، وەکو کادرێکی پارتی نەک وەکو سەرۆکی "حوکمەت!"، تاوانی بڵاو بونەوەی کۆرۆنای خستە ئەستۆی حوکمەتی خۆجێیی سلێمانی. لە بەیاننامەی دوەمیشیا کە بە بۆنەی روداوەکانی زینی وەرتێوە دەری کرد، دیسان وەکو کادرێکی میدیایی پارتی دوا، نەک وەکو سەرۆکی "حوکمەت!". لەم پەیامە نوێیەشیا، بێجگە لە هەوڵدان بۆ بەتاڵکردنەوەی شانی خۆی و باوکی لە بەرپرسیارێتیی شکستهێنانی تەجروبەی هەرێم و تاوانبارکردنی ئامۆزاکەی و حوکمەتی ئیتیحادی، بچوکترین دیدگای خۆی پێ نە ناساندین بۆ دەرچون لەم قەیرانگەلەی بەسەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستانیانا هێناون. ئەو لە پەیامەکەیا پێی نە وتین: چۆن قەیرانەکانی لەگەڵ بەغا چارەسەر ئەکا؟ چۆن و بە چ رێگەیەک ئابوریی هەرێم لە ئابوریی خزم و بنەماڵەوە ئەکا بە ئابوریی بەرهەم و باج؟ چۆن ئەو هەمو پارە دزراوەی هەرێم وەر ئەگرێتەوە لە مافیاکانی نەوت و گومرگ و ئەیانخاتە خزمەتی بوژاندنەوەی ئابوریی هەرێم؟ چۆن هەرێم لە قەیرانی هەڵاوسانی ئیداری رزگار ئەکا؟ چۆن چارەسەری کێشەی سەدان هەزار موچەخۆری بندیوار و خانەنشینی نا شەرعی و نا قانونی ئەکا؟ بە چ رێگەیەک ئەتوانێ سەرمایەی بێگانە راکێشێتە ناو کوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی ئابورییەکی بەهێز؟ چۆن ئەتوانێ کەش و هەوای تەندروست بسازێنێ بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی نیشتمانی و رەخساندنی هەلی کاری پێویست بۆ گەنجان؟ چۆن و بە چ رێگەیەک ئەتوانێ سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار ببوژێنێتەوە و پەرەیان پێ بدا؟ چۆن ئەتوانێ دزی و تاڵانکردنی داهاتی نەوت و غاز و گومرگەکان کۆنترۆڵ بکا و دەستی مافیاکانی ئەم بوارانە کۆتا بکا؟ چۆن ئەتوانێ ئەم سیستمە سیاسییە دەغەزارەی هەرێم چاک بکا؟ ئەوی راستی بێ، خەڵکی کوردستان بە گشتی و چاوێرانی سیاسیی بە تایبەتی، وەڵامی هیچ پرسیارێ لەو پرسیارانەی سەرەوەیان لە پەیامەکەی سەرۆکی "حوکمەت"ـا دەس نە کەوت. تاکە شتێ کە زۆر بە زەقی لە پەیامەکەیا رەنگی داوەتەوە، ململانێی نێوان خۆی و نێچیروانی ئامۆزایەتی، لەسەر تەوریسی دەسەڵات لەناو "حیزب و بنەماڵە و حوکمەت"ـا. بەڵام هێشتا مەسرور بەرزانی هەلێکی زێڕینی لەبەردەمایە بۆ ئەوەی ببێ بە سیمبول و گەلەکەی لەم قەیرانگەلە رزگار بکا، کە لەم ئان و ساتەیا، هەلی وا، بێجگە لە ئەو، بۆ هیچ گەنجێکی تر فەراهەم نیە. ئەو، وەکو لە پەیامەکەیا وتی: "لە بەرەی گەلا ئەمێنێتەوە"، بیەوێ بە کردەوە ئەم دەربڕینە جێبەجێ بکا، مێژوی گەلی کورد بە ئاوی ئاڵتون ناوی لە لاپەڕەکانی خۆیا تۆمار ئەکا. بۆ ئەم بە سیمبول بونەش ئەو تەنیا یەک رێگەی لە بەردەمایە: خۆ دەربازکردن لە قوتابخانەی بەرزانی و خۆ رزگارکردن لە قاڵبی بنەماڵەیی و حیزبی و خۆ کردن بە موڵکی گەل و وەرگرتنەوەی هەمو ئەو سامانانەی بنەماڵە سیاسییەکانی هەرێم لە دوای راپەڕینەوە بە رێگەی ناشەرعی و چەتەگەرایی کۆیان کردونەتەوە. ئەو کاتە ئەگەر نەبو بە سیمبولی هەر چوار پارچەی کوردستان و بەندە و دەیان هەزاری وەک من چەپڵەیان بۆ لێ نەدا و نەبونە پشت و پەنای، هەقی گلەیی هەیە. بێجگە لەمە، هیچ رێگەیەکی سیحراویی تر نیە، ئەم بیگرێتە بەر و ئەنجامەکەی لەوەی باوکی و ئامۆزاکەی باشتر بێ. چونکە هەمویان بەرهەمی پەروەردەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی یەک قوتابخانەن. هەر هێزێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان پێی وابێ، بە بێ تێپەڕاندنی قوتابخانەی بەرزانی و قوتابخانە فاشیلەکانی تری "کوردایەتی!"، سەرۆکی ئێستەی "حوکمەت!" ئەتوانێ چاکسازی بکا، ئەو هێزە توشی واهیمە بوە، بیەوێ یان نا، ئەبێتە شەریکە بەشی شکست و نابوتکردنی یەکجارەکیی هەرێمی کوردستان.
ئارام سەعید درۆکردن بریتیە لە رەتکردنەوەی راستی بە دەستی ئانقەست، سیاسیەکانیش بەتایبەتی ئەوانەی حوکم دەکەن راستیەکان ئەزانن و رۆژانە راپۆرتیان بۆ دەنوسرێت لەسەر کاروباری گشتی و ئاگاداری دارایی گشتی و خەرجی وڵات هەن، بەڵام بەدەستی ئانقەست و بۆ مەرامی بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە دەسەڵات زانیاری نا دروست دەبەخشنەوە. سەرۆکی حکومەت دەڵیت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارین، پاش وتارەکەی چەندین رای جیاواز بڵاوکرایەوە و چەواشەکردنی هاوڵاتی دەستی پێکرد، هەریەکەی بە جۆرێک شیکردنەوەی بۆ دەکات و دەیانەوێت بڵێن قەرزەکان ناوخۆیین و دەرەکی نین، بەو واتایەیەی ئەگەر قەرزیک ناوخۆیی بێت دەتوانن لێی قوتاربن. بەمەش بۆسەیەک بۆ راستیەکە ئەنێنەوەو لەدەرخستنی زانیاریە راستەکان دورمان دەخەنەوە، دەیانەویت بڵێن مەترسن قەرزەکان ناوخۆیین، یان پارەو موچەی هاوڵاتیە! کەبەم هەنگاوە دەیانەویت بڵێن مادام هی هاوڵاتیە نایدەینەوەو بەتەمای مەبن چونکە ئێمە موچەتان بۆ دابین ئەکەین و ئێوە لە قەرزی خۆتان خۆش بن. سوقرات دەڵیت کەسی نەزان ناتوانێت درۆ بخولقێنی بەڵکو درۆکردن زانستی دەوێت، ئەوەی ئەو زانستەشی هەیە رۆشنبیر و نوسەرانن کە نەک تەنها بە درۆی سیاسیەکان کاریگەر دەبن و سەریان دەسوڕمێت بەڵکو کاردەکەن لەسەر پەخشکردنەوەی درۆکان و بەرگری لێدەکەن،بانگەشەی بۆ دەکەن و بەڵگە دەهێننەوە بۆ درۆکان. هەربۆیە سیاسیی دەسەڵاتداریان ئەوەی دەیەوێت بچێتە دەسەڵات ئەستەمە راستگۆ بێت و درۆنەکات چونکە هێزی ئەو سیاسیانە حەقیقەت نیە بەڵکو درۆو هەڵخەڵەتاندن و فریودانە وا دەکات گوتارەکانیان جەماوەری هەبێت، چونکە ئەرکی ئەوان لەراستیدا ئەوەیە چۆن درۆکان بەبەهای راستی بفرۆشنەوە بە جەماوەر،وەک مەکیاڤیللی دەڵێ:" سیاسی بەتەنها بە بەکارهێنانی هێز سەرکەوتو نابێت بەڵکو دەبێت فێڵ و تەڵەکەبازیشی هەبێت" سادەترین نمونەش بۆ ئەوەی سیاسیی ناچارە درۆ بکات ئەوەیە ئەبێت بەرگری لەهەڵەکانی حزبەکەی بکات، سیاسیەک لەحکومەتدا بێت و لەبەرێوەبردن و ئیدارەداندا کەوتبێتە ژێرباری ٢٧ ملیار دۆلار قەرزەوە ، چی لێ چاوەروان دەکرێت؟ دەرخستنی راستیەکان ؟یان درۆکردن بۆ شاردنەوەی هۆکارە ئەسلیەکە؟ بێگومان پەنە دەباتە بەر دۆزینەوەی بەهانەو بەڵگە بۆ ئەوەی حزبەکەی رزگار بکات، ئەمەش بە درۆ و فێڵ دەکرێت نەک دەرخستنی راستیەکان، بۆیە من چاوەروان نیم ئەو راستیانە لەلایەن سیاسیەکانەوە ئاشکرا بکرێن و ریگەش نادەن ئەو راستیە ئابڕوبەرە لەلای خۆیانەوە دزە بکات مەگەر سیاسیەک بە دژی ئەوی تر بەکاری بهێنێت و بۆ مەرامێکی سیاسیی خۆی بێت... کەسیی درۆزن درۆ ئەکات بەڵام بۆ گوێی لێ ئەگیرێت؟ بۆچی خەڵک فریو دەخوات و دوای ئەو خەونانە دەکەون کە سیاسیەکان بە خەیاڵی درۆ بۆیان دروست دەکەن. ئەوەش تەکنیکی سیاسیەکانە کە جیهانێکی خۆشگوزەران و پڕبەها بە درۆکانی دەخولقێنێت لە گوتارەکانیدا و جەماوەر سەرسام دەکات.
كەمال چۆمانی لە هەرێمی کوردستان حیزبەکان رۆژ بە رۆژ دەزگاکانیان گەورەتر دەبن، کەچی فیکر و سیاسەتی گشتییان بچوکتر. تا حیزب بنکەی جەماوەریی و رێکخستنی گەورەتر دەبێ، دەزگاکانیشیان گەورەتر دەبن، کادیر و چالاکانیشیان لەبری ئەوەی سیاسەت بکەن، دەیانەوێت لە ژورەکانەوە سیاسەت هەڵبسوڕێنن. کاتێکیش دەیانەوێ سیاسەت هەڵبسوڕێنن، پێویستییان بە پشتیوانیی دارایی دەبێت بۆ ئیدارەدانی حیزبەکە و دەزگاکانیان و ژیانی کادیرانیان. لە هەرێمی کوردستاندا، حیزبەکان لەسەر ئابونەی ئەندامان ناژین، لەڕێی فەندی دەوڵەمەند و کۆمپانیاکانیشەوە دەزگاکانیان ناژێنن، حکومەتیش یان بودجەیەکی کەم دەدا، یان نایدات بەوانەی کە پشتیوانیی ناکەن. هەر بۆیە، هەرچەندە حیزبەکان دژ بە سیستەمەکەن سەرەتای دروستبونیان، دواتر دەبنە بەشێک لە سیستەمەکە لەبەرئەوەی حیزبەکان ئیش لەسەر زۆریی و بۆریی کادیر و چالاک و دەزگاکانیان دەکەن نەک گەورەکردن و پێشخستنی فیکر و سیاسەتی گشتیی و توانای چالاک و کادیرانیان، لە کۆتاییدا تەسلیمی ئەو سیستەمە دەبن کە دژی بون چونکە تەنها ئەو سیستەمە دەتوانێت بەرژەوەندییە گەورەکانیان فەراهەم بکا و بیانپارێزێت. ٢٠١١ رەوشی سیاسیی، ئابوریی، دارایی و پەیوەندیی بەغداد-هەولێر، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و کوردانی پارچەکانی دی، سەد جار لە رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان باشتر بو. کەچی بزوتنەوەی گۆڕان داوای روخاندنی حکومەتی دەکرد، بەیاننامەیەکی توندی دەرکرد، ئێستاش گۆڕان بە هەمو توانایەکیەوە هەوڵی پاراستنی ئەو حکومەتە دەدات. هۆکار چییە؟ گۆڕان بەشێک نەبو لە سیستەمەکە. چاکسازیی لە قازانجی گۆڕان بو. ئەی ئێستا بۆ گۆڕان بێدەنگە؟ چونکە ئێستا گۆڕان بەشێکە لە سیستەم، لە دامەزراوە. دامەزراوە و سیستەم لێرە واتا کێکە لەگەڵیدا بەشکراوە. ئایا چاکسازیی لە خزمەتی گۆڕانە؟ نەخێر، چونکە چاکسازیی واتا دەباشان و سەری بڵند و ماڵی نێچیرڤان بارزانیی و نۆکان و کار و هتد... دەبێ بەنیشتیمانیی بکرێن. گردی زەرگەتەش جیاوازییان نییە. ئەی کێیە لە گۆڕان نایەوێ ئەوە ببێت؟ ئەوانەی کە گۆڕان هەڵدەسوڕێنن و گردەکەیان بە ناوە. ئەی ئەوانیدی بۆ بێدەنگن؟ چونکە ئەوانیش بەرژەوەندییەکانیان بەوەوە بەندە کە گردی زەرگەتە هەر بە هی گۆڕان بمێنێتەوە. دوێنێ دەزگای بەگژداچونەوەی گەندەڵیی لە سودان توانیان چوار ملیار دۆلار سامان و موڵکی سەرۆکی پێشو عومەر بەشیر دەستبەسەردابگرن. بەقانونیی دەیگێڕنەوە سەر سامان و موڵکی وڵات. من نازانم کەی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئەو رۆژە -هەرچەندە دور نییە-، بەڵام تا ئەو رۆژەی کە یەکێتیی و پارتیی و گۆڕان و هەمو ئەوانەی موڵکی گشتیی و سامانی وڵاتیان داگیرکردوە، ناچاردەکرێن موڵک و سامانەکە بگێڕنەوە، باسکردن لە چاکسازیی ریشەیی خۆگێلکردنە. لاهور تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە ململانێیەکی سەخت دان. بەڵام ماوەیەکی تر دەبینی ئەوانە رێکدەکەون. ئەوکات نە مەسرور بەو دێوەزمەیە دەمێنێتەوە کە میدیای لاهور بانگەشەی بۆ دەکات، نە لاهوریش "خیانەتکار"ی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە پارتیی بانگەشەی بۆ دەکات. من بۆچی ئەو وشانە دەنوسم کە زۆربەمان دەیزانین؟ تەنها بۆ ئەوە ئەو وشانە دەنوسم کە نابێ چیتر بە دوڕویی هێزە سیاسیی و سیاسەتکارەکان، بە پۆخڵەواتی سیاسیی و گەمەکانیان، بە هێرش و دۆستایەتییەکانیان، بە بانگەشەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوە و چاکسازیی رێککەوتن، نە دڵخۆش بین نە دڵناخۆش. نابێ توشی شۆک ببین بە هەرچی شتێک کە رودەدات. ئەوەی گرنگە، بەردەوامییدانە بە ویستی چاکسازیی و گۆڕانکاریی ریشەیی، بەردەوامیی گومانکردن و پرسیارکردن بێئەوەی هیوا لەسەر ئەوانە هەڵبچنین کە لەناو سیستەمەکەدان و شەڕی پشک دەکەن و بە شەڕ بۆ نیشتیمان و خەڵکەکەی و شەڕی ریفۆم بە ئێمەی دەفرۆشنەوە.