کۆمەڵگەی ناڕازی شەڕ لەگەڵ دەسەڵات ناکات!

Draw Media

2020-05-29 11:12:21



 

شوان سدیق - ئیتاڵیا

ئەو خەڵکەی کوردستان، خۆی بارودۆخەکەی بەدڵە ناکرێ بیشگوترێ خەڵک ھەمووی ناڕازین، ئەگەر ڕوبعێکی ناڕازیش لەجیاتی لایک و کۆمێنت، بڕژێنە سەرجادە شتێک دەکەن بەشتێک.
ئەوکاتە لایەنگری دەسەڵاتیش تووشی شەرمەزاری دەکەن، ناچار بەگەڵ خۆیان دەخەن!
بەڵام ئەگەر ھەر خەریکی وتی وتی بن و ئەو ھەموو بانگەشە کردنە گوایە لەھەولێر خۆپیشاندان دەکرێ و دونیا دەڕووخێ.
بەدڵنیایەوە درۆیە ھیچی وانییە ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن، چەند کەسێکن و بەس!
ئەوانەی کەخۆپیشاندانیش دەکەن، ھەرگیز نابنە خاوەنی ھیچ کۆمەڵێک کەسی بەویژدان و ماندوو نەناسن، زۆرجار ژیانی خۆیان لەبیرکردوەو قوربانیش دەدەن!
بەڵام، چونکە کۆمەڵگەی ناڕازی ھەمیشە بێدەنگەو بەشتی بچووکەوە خۆی سەرقاڵ دەکات.
لەتەنیشت ئەوانەوە کۆمەڵێک کەسی ساختەچی ھەڵدەتۆقێن و دەبنە وردە شت!
بۆنموونە بەشێک لەوانەی لەنێو پاڕلەمانن، نەوەی نوێیش ساختەچیەکی ترە!
ئەوجا شەڕی دەسەڵات ئێستە ئەوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسە لەگەڵ کۆمەڵگەی ناڕازی نییە.
ئەگەر کۆمەڵگەی ناڕازی ئامادەی ھەبێ ھەرگیز جڵەوی وڵات ناکەوێتە دەست کەسانی ساختەچی.
پاشان بەھۆی ئامادنەبوونی کۆمەڵگەی ناڕازی بەردەوام دەسەڵاتی خراپ نوێ دەبێتەوە، کەس لەخۆی ناپرسێ بۆچی بارودۆخەکە بەلایەکی باشدا ناکەوێ؟
وەڵامەکەی ئاسانە ئەگەر کۆمەڵگە خۆی ئامادەبێ ڕێگە بەکەسانی خراپ و درۆزن نادرێ شوێن ئەو دەسەڵاتە خراپەی ڕابردوو بگرێتەوە.
بەڵام وەک ئەوەی ئێستە کۆمەڵگەی ناڕازی تەنیا تەماشاکەربێ، بێگومان ھیچ شتێک ناگۆڕدرێ و بارودۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە!
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand