چاوپێكەوتنی/ نیاز عەبدوڵا - هەولێر دكتۆر جه‌رجیس گولیزاده سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی " النصر" سه‌ركه‌وتن له هه‌ولێر، كه هاوكات یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی چه‌ندین ساڵه ده‌نووسێت و له سایت و رۆژنامه ناسراوه‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كانی بڵاوكردوەتهوه، له 28ی ئایاری 2010 له دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان شیعرێكی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی "سه‌رده‌شت بۆ قه‌ڵه‌م چیایه". ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و نووسه‌رانه‌ی ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه له چۆنییه‌تی ئیداره‌دانی سیاسه‌تی ئابووری و مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ. ئێستا ئه‌و له‌گه‌ڵ 7كاندیدی دیكه له هه‌ولێر كه 5 له‌و كاندیدانه توركمانن و دوو له‌وانیش خوشك و بران، كیبڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لیسته كوردی و عه‌ره‌بییه‌كانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. بۆیه " دره‌و میدیا " له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جه‌رجیس گولیزاده پاڵنه‌ره‌كانی بوونی ئه‌و لیسته له كوردستان ده‌خاته به‌رباس. دره‌و میدیا: هاوپه‌یمانێتی " النصر" بۆچی بڕیاریدا له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و له پارێزگاكانی لیستی هه‌بێت؟ جه‌رجیس گولیزاد: خودی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاش ئه‌و دۆخه ئه‌منیی و سیاسییه‌ی له دوای هاتنی داعش دروست بوو، به تایبه‌ت پاش زاڵبوون به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش بۆچوونێكی تایبه‌تی بۆ دروست بوو به‌وه‌ی ده‌بێ دیدگایه‌كی نوێ به‌سه‌ر دۆخی پڕ كێشه‌ی عێراق زاڵ بێت. بۆیه توانی دیدگایه‌كی عێراقی بخاته روو، كه‌وا ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه. یه‌كه‌م: سیستم و پرۆسه‌ی سیاسی عه‌یبداره و دیدگای نوێی پێویسته كه له ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی ره‌شید و دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی و موحاسه‌سه و كێشه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب به‌ڕێوه ببرێت. دووه‌م: ده‌خوازێت سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی له عێراق هه‌بێت و عێراق جارێكی تر دووچاری بوومه‌له‌رزه‌ی تیرۆر نه‌بێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی زۆر لا گرنگه كه ده‌یه‌وێت ئابووری ببووژێته‌وه. له روانگه‌ی ئه‌و كێشه‌ی زۆربه‌ی كێشه سیاسییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ئابوورییه‌و و ده‌یه‌وێت ئه‌و بوژانه‌وه‌یه له رێگای بازرگانی و كشتوكاڵ و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان به‌رجه‌سته بكات. بۆیه ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌موو پارێزگاكان و ته‌واوی عێراق، له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له نێو پلانه‌كه‌ی ئه‌و. دره‌و میدیا: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چه‌ند پاڵنه‌ر بوو تا ئێوه روو له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ؟ جه‌رجیس گولیزاده: به هۆی ریفراندۆم به‌غداد هه‌ستیكرد خه‌ڵكانێك هه‌ن له كوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن. به حیساباتی ستراتیژی و جیۆپۆلۆتیكی ئه‌مه له لایه‌ن به‌غداد به حاڵه‌تێكی ترسناك زاندرا. تائێستا ئه‌و دیدگایه له‌ناو عێراقییه‌كان دروست نه‌بووه كه تیگه‌یشتنیان بۆ بابه‌تی مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد هه‌بێت یان تێگه‌یشتنیان بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان هه‌بێت. ئیتر له‌به‌رئه‌وه دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ستی كرد پیویسته خۆی بێته‌وه ناو كورد و هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له په‌یامی یه‌كتری بگه‌ن، بۆیه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاڵنه‌ر بوو بۆ به‌شداریمان له كێبڕكێی راسته‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان . بۆ نموونه به‌غداد به كورد ده‌ڵێت من دوژمنی تۆ نیم و شه‌ریكی ده‌ستووری تۆم، له هه‌مان كات كوردیش ده‌بێت له‌و په‌یامه تێبگات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستی خاڵی هاوبه‌ش بێت بۆ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی كه بتوانن ئیداره‌یه‌كی مۆدێرنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن به‌بێ كێشه‌و به‌بێ قه‌یران. سەرۆكی لیستەكەی عەبادی لە هەولێر: - بەشداریكردنی لیستەكەی عەبادی لە هەرێم رەمزیە وەك لەوەی بۆ دەنگ كۆكردنەوە بێت. - تا ئێستاش ئەرزیەت دروست نەبووە كە بەئاسایی تەماشای عەبادی بكرێت لە هەرێمی كوردستان دره‌و میدیا: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق ده‌كرد ئێستا كاندیدن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێتوایه ده‌توانن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ربكه‌ن؟ جه‌رجیس گولیزاده: به‌ڕاستی من وای بۆ ناچم ئه‌وانه بتوانن ئه‌و رۆڵه ببینن له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێچكه‌ی پێش ریفراندۆم یان هه‌مان بیروبۆچوونی ریفراندۆم-یان هه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه له بیری ئه‌و كه‌سانه. ئه‌وه واده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه خوێندنه‌وه‌یان به‌گشتی بۆ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه، خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌ستووری عێراق و دۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی نییه. ده‌بێ تێبگه‌ین ئێمه 1974 زه‌ربه‌مان پێكه‌وت و شۆڕشی كورد تووشی شكست بوو. ئه‌م جاره‌ش به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه تووشی شكستێكی تر بووین. له ده‌رگای واشنتنمان دا ئه‌نجامی نه‌بوو، قیاده‌ی سیاسی كوردی له ده‌رگای ئه‌نقه‌ره تاران-ی دا هه‌ر ئه‌نجامی نه‌بوو، كه‌واته ته‌نیا ده‌رگا و رێگا كه بۆ كورد هه‌یه له‌و مێژووه‌ی ئێستا به‌غدایه. بۆیه ده‌بێ زۆر به ئاقڵی و زیره‌كانه به‌غداد بخوێنینه‌وه. ئه‌وه‌ش ئینكاری ناكرێ له ماوه‌ی رابردوو له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن باشترین ده‌ستوور چه‌سپابێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان كه مافی كوردی تێدا چه‌سپابێت ده‌ستووری نوێی عێراقه. به به‌راورد به مافه‌كانی كورد له ئاستی توركیا و ئێران ئه‌م مافه ده‌ستووریانه زۆر گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت به 500 ساڵیش له توركیا و ئێران كورد ناگه‌نه ئه‌م مافانه. وه‌ك مافی دروست كردنی كیانی فیدڕاڵی، مافی ده‌رهێنانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، مافی دانانی حكومه‌ت و مافی هه‌ڵبژاردن و مافی دانانی په‌رله‌مان، ئه‌وانه مافی گه‌وره‌ن بۆ كورد هاتوونه‌ته جێ. هه‌رچه‌نده خۆشمان به‌شدارین له نووسینی ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ئه‌و مافانه‌ی خۆمان بكه‌ینه یاسا و یاسای بۆ ده‌ربینین تا تووشی ئه‌و كیشانه نه‌بین كه ئێستا تووشی بووین. دره‌و میدیا: تۆ وه‌ك كوردێك كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی " النصر" ده‌كه‌یت له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی چ ره‌خنه‌یه‌ك بوویته‌وه؟ چی پاڵنهڕبوو ئه‌و كاره بكه‌ی؟ جه‌رجیس گولیزاده: مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌كلیفه. ئیتر ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی من ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوه‌ته من. من له بنه‌ماوه كه‌وتوومه‌ته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه و خۆم چه‌ند په‌یامێكم هه‌یه ده‌مه‌وێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بگه‌یه‌نم، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ربچم یان ده‌رنه‌چم بۆ من كێشه نییه، خه‌ڵك ده‌نگم پێ بدا و ده‌نگم پێ نه‌دا بۆ من كێشه نییه. به‌ڵام ئه‌م سێ په‌یامه‌م هه‌یه: یه‌كه‌م: ئێمه‌ی كورد نابێ به‌چاوی دووژمن سه‌یری عێراق بكه‌ین. نابێ به‌چاوی دووژمنه‌وه سه‌یری عێراقییه‌كان بكه‌ین. به‌دژی ئه‌وه ده‌بێ به‌چاوی دۆستایه‌تی سه‌یری عێراق بكه‌ین. نه‌ك هه‌ر دۆستایه‌تی به‌ڵكو وه‌ك دۆستایه‌تی هاوبه‌ش سه‌یری به‌غداد بكه‌ین. دووه‌م: ئیمه ئه‌و چه‌تره‌ی له‌ژێری كۆببینه‌وه ده‌بێت ده‌ستوور بێت و به قوڵی ده‌ستی پێوه بگرین، چونكه به‌ڕێژه‌ی 60بۆ70%ی مافه‌كانی كورد به كاملی له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین به‌دیبهێنین. به‌ڵام تائێستا ئه‌و بۆچوونه‌مان نییه بۆ ده‌ستوور، سه‌ركردایه‌تی كوردی هۆكارن له تووشبوونی كورد به‌و كێشه و قه‌یرانانه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئاقڵانه و زیره‌كانه‌یان هه‌بووایه بۆ ده‌ستوور خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووایه كه ئێمه هاوبه‌شین ئێستا تووشی ئه‌و كێشانه نه‌ده‌بووین. سێیه‌م: به‌غداد ده‌بێت به دیدگای ستراتیجی سه‌یری كوردستان بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك ره‌گه‌زی ئابووری زۆر گرنگی هه‌یه. سه‌رچاوی ئاوی عێراق له كوردستانه. سه‌رچاوه‌ی خاكی باش و پته‌و بۆ كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ هه‌ر له كوردستانه. كه‌واته ده‌بێ ئه‌و دیدگا ستراتیجییه له به‌غداد دروست بێت، زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكرێت. كوردستان سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه بۆ گشت عێراقییه‌كان. له هه‌مان كات ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێویسته سوود له‌و 30 ملیۆن كه‌سه عێراقییه وه‌ربگرین وه‌ك بازاڕی ئابووری بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان، تاوه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئابووری و دارایی زیاتر بدۆزینه‌وه و زیاتر بچینه ناو ژیانی ئابووری خۆمان و هه‌نگاوبنێین بۆ زرگاربوون له‌م كێشه داراییانه‌ی له‌م سێ بۆ چوار ساڵه‌ی رابردوو تووشی بووینه. دره‌و میدیا: گه‌وره به‌رپرسانی نێو هاوپهیمانێتییهكهتان له رۆژانی داهاتوو به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان دینه هه‌رێم؟ جه‌رجیس گولیزاده: ئهرزییهت دروست نه‌بووه هاووڵاتی به ئاسایی ته‌ماشای عه‌بادی بكات له هه‌رێم. زۆرینه‌ی خه‌ڵك لێره وا تێده‌گه‌ن عه‌بادی بۆته هۆی ئه‌و ناتێگه‌یشتنه‌ی له مه‌سه‌له‌ی مووچه روویدا. سه‌باره‌ت به به‌رپرسه‌كانی تریش ئێستا زیاتر له شاره‌كانی تری باشوور و به‌غداد خه‌ریكن، چونكه ئه‌وان به حیساباتی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌نگه‌كانیان له‌وێ مسۆگه‌ره. به‌شداربوونه‌كه‌ی ئه‌وان لێره له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو به‌شدارییه‌كی ره‌مزییه له‌وه‌ی سه‌نگی خۆی هه‌بێ له پێناو هێنانی ده‌نگ، چونكه ئه‌وانیش واقعین و خۆشم واقعیم وا ئاسان نییه بتوانین له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بهێنین و ده‌نگه‌كه‌ش به قه‌د كوردسییهك یان دوو كورسی یان سێ كورسی بینین. دره‌و میدیا: دهنگدرهكانی ئێوه له كوردستان كێ ده‌بن؟ جه‌رجیس گولیزاده: ئهوعهرهبانهی لێره ده‌ژین ناتوانن ده‌نگ به كاندیده‌كانی ئێمه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، ته‌نیا ده‌نگ به كاندیده‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ده‌ن به‌پێی پارێزگاكانیان. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان چه‌ندین ساڵه لێره‌ن به‌ڵام نفوسیان نه‌گواستۆته‌وه بۆ هه‌رێم، نفوس گواستنه‌وه‌ش نییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاسان هاووڵاتییانی هه‌رێم نفوسهكانیان بگوازنه‌وه چونكه كێشه‌كه یاسایی و ده‌ستوورییه. سه‌باره‌ت به هاووڵاتیانی هه‌رێم له ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ریفراندۆم دا جووڵه به سۆزی خه‌ڵك زۆر كرا، ئه‌وه‌ش زۆر ناواقعیانه بوو. سۆزه‌كه هه‌ر به‌رزده‌بۆوه، له ناكاو تووشی شۆك بووین نه‌ده‌بووایه به‌و ئاسته سۆزی هاووڵاتییان له په‌نای ریفراندۆم به‌و پله‌یه به‌رز بكرێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوون زۆر تاوانبارن. نابێ سۆزی خه‌ڵك ئه‌وها گه‌مه‌ی پێ بكرێ و دوایی 99% خه‌ڵك دابڕووخێنن. دره‌و میدیا: چاوهڕواندهكهی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار هێزه كوردییه‌كان بتوانن هه‌مان رێژه‌ی پێشووی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێننه‌وه؟ جه‌رجیس گولیزاده: زه‌حمه‌ته بتوانن. ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بتوانن 4كورسی به‌ده‌ستبهێنن به پێی ئه‌م دۆخه باشه. له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیش 40 بۆ 45كورسی بهێنن له‌گه‌ڵ كورسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌بێته 50 كورسی، بۆیه زه‌حمه‌ته كورد هه‌مان رێژه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
تیمێكی پزیشكی ئەمریكی سەركەوتوو بوون لە ئەنجامدانی یەكەمین نەشتەرگی چاندنەوە ئەندامی نێرینە لە جیهاندا و نەشتەرگەرییەكەیان بە سەركەوتوویی بۆ سەربازێكی سوپای ئەمریكا ئەنجامدا كە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لە ئەفغانستان ئەندامی نێرینەی لەدەستدابوو. لێپرسراوانی نەخۆشخانەی جۆنز هۆبكنز لە شاری باڵتیمۆری ویلایەتی مێریلاندی ئەمریكا رایانگەیاند یەكەمین نەشتەرگەری چاندنەوەی ئەندامێكی تەواوەتی نێرینە لە جیهاندا بۆ سەربازێكی ئەمریكی بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە. نەخۆشخانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند تیمێكی پێكهاتوو لە نۆ پزیشكی پسپۆر لە نەشتەرگەری جوانكاریی و پسپۆری میزەڕۆ بە 14 كاتژمێر رۆژی 26ی مانگی ئازار ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆ ئەو سەربازە ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی ناو و ناونیشانی سەربازەكە ئاشكرابكەن. نەخۆشخانەی جۆنز هۆبكز لەسەر ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، تویتێكی دەربارەی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكە بڵاوكردەوە لەگەڵ ڤیدیۆیەكی روونكردنەوەی تایبەت بە هەنگاوەكانی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە. ڤیدیۆی روونكردنەوەی نەشتەرگەرییەكە: ئەو تیمە پزیشكییەی سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەكەیان دەكرد لەو نەشتەرگەرییەدا توانیان ئەندامێكی نێرینە و تورەكەیەكی گون بەبێ هێلكەكانی لەگەڵ بەشێك لە دیواری سك بۆ ئەو سەربازە بچێننەوە و ئەوەش لەلایەن كەسێكی خۆبەخشەوە دراوە كە كۆچی دواییكردووە. ئەندرۆ لیی سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری جوتنكاری لە كۆلێژی پزیشكی نەخۆشخانەكە لە بەیاننامەیەكدا وتی " هیوادارین ئەم نەشتەرگەرییە ببێتە هۆی گەڕانەوەی كاری میزكردن و ئەنجامدانی سێكس بۆ ئەو گەنجە لە كاتێكی نزیكدا. سەربازەكەش كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كراوە لە بەیاننامەیەكدا وتی:" كاتێك بۆ یەكەمجار لەداوی نەشتەرگەرییەكە بە ئاگا هاتمەوە هەستم بە دۆخێكی زۆر ئاسایی كرد ... هەروەها هەستم بە جۆرێك متمانەكرد، لە كۆتاییدا من ئێستا زۆر باشم." وەرگێڕانی : نامیق رەسول سەرچاوە : ئاژانسی رۆیتەرز
ئامادەكردنی: فازل حەمە رەفعەت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی كە پێیدراوە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، ژمارەیەك رێوشوێنی دیاریكردووە لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن. بەپێی "سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ژمارە 11ی ساڵی 2018" كە رۆژی 19/2/2018 لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەندكراوە و خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەمانەی خوارەوە بە سەرپێچی دادەنرێن: • هەڵواسینی پۆستەری كاندید و لیستەكان لە دووری كەمتر لە 100 مەتر لە بنكەكانی دەنگدان یاخود بیناكانی تایبەت بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان. • بەكارهێنانی هەر ئامرازێك لە ئامرازەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی تایبەت بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كاندید و لیستەكانەوە بە مەبەستی بانگەشەكردن. • بەكارهێنانی پۆستەر و نوسراوی لەزگەی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن نوسین لەسەر دیوارەكان. • بەكارهێنانی بینای وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت و شوێنەكانی خوداپەرستی و سیمبوڵە ئاینییەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندید و لیستەكان. • بەكارهێنانی دروشمی فەرمی دەوڵەت لە كۆبونەوە و ریكلام و بڵاوكراوەكانی هەڵبژاردن و نوسرا و ئەو وێنانەی كە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنرێن. • بەكارهێنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و دەسەڵاتە خۆجێییەكان و سەرچاوەكانی دەوڵەت لەلایەن كارمەندەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی یان هەر كاندیدێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و دروستكردنی كاریگەری لەسەر دەنگدەران، ئەمە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكانیش دەگرێتەوە. • بەكارهێنانی سامانی گشتی یاخود بودجەی وەزارەتەكان و سەروەت و سامانی وەقفە ئایننییەكان و یان پارەی یارمەتی دەرەكی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا. • بەكارهێنانی هەر شێوازێك لە شێوازەكانی فشار و ناچاركردن و پێدانی دەستكەوتی ماددی و مەعنەوی یاخود بەڵێندان بە پێدانی ئەو دەستكەوتانە بەمەبەستی دانانی كاریگەری لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن • دەركردنی بەیاننامەی ساختە و بەكارهێنانی شێوازی ناوزڕاندن دژی كاندید یاخود حزبی سیاسی بەشدار لە پرسەی هەڵبژاردن یاخود دژی كۆمسیۆن. • بانگەشەكردن بۆ دروستكردنی ناكۆكی نەتەوەیی و ئاینی و تائیفی و خێڵەكی و هەرێمی لە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندید و لیستەكان، چ لەڕێگەی دروشم یاخود وێنە یان پەخشی تەلەفزیۆن و ئێزگە یان هەر ئامرازێكی تری راگەیاندن و پەیوەندیكردن. • پێشكەشكردنی دیاری یان هەر سودێكی تر یاخود بەڵێندان بە پێدانی ئەو شتانە بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەری لەسەر دەنگدەران لەلایەن كاندید یاخود لیستەكانەوە. • پەیڕەوكردنی توندوتیژی و رق و ترساندن و پشتیوانیكردنی تیرۆر، یاخود هاندان بۆ ئەو كارانە لەلایەن كاندید و لیستەكانەوە لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن. • دەستدرێژیكردن بۆسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی هەر لایەن یاخود كاندیدێكی تر. • دانانی پۆستەر یاخود بڵاوكردنەوەی بەرنامەی كار یان بڵاوكراوە و كارت بەناوی كاندیدێكەوە كە ناوی لە لیستی كاندیدەكاندا نەبێت كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەندكراوە. • بەكارهێنانی سەرچاوەی دارایی نایاسایی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا. • بەكارهێنانی وێنە و ناوی سەرۆكی حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان لەلایەن هەر كاندیدێكەوە لەكاتێكدا ئەو كەسانە لە لیست و حزبەكەی خۆی نەبن. سزای سەرپێچیكاران بەپێی هەمان سیستم كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاری لەسەرداوە، هەر كاندید یاخود لیستێك ئەو قەدەغەكراوانە بشكێنێت، بەمشێوەیە سزا دەدرێت: • ئاگاداركردنەوەی ئەو لایەنە سیاسییانەی كە سەرپێچییان كردووە بۆ لابردنی سەرپێچییەكە لەماوەی (3) رۆژ دوای ئاگاداركردنەوەی لە سەرپێچییەكە، لە حاڵەتی لانەبردنی سەرپێچییەكەدا سزا دەدرێت و ناویشی لە میدیاكاندا بڵاودەكرێتەوە. • دەبێت سەرجەم حزبە سیاسییەكان لە دوای رۆژی دەنگدانەوە لەماوەی (30) رۆژدا هەموو پۆستەر و بڵاوكراوەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان كۆبكەنەوە، بەپێچەوانەوە خەرجی لابردنی ئەو بڵاوكراوانەیان لێدەسەنرێت، ئەمەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانەوە دیاری دەكرێت. • كۆمسیۆن پارەی دڵنیایی ناگەڕێنێتەوە بۆ حزبە سیاسییە براوەكان تاوەكو پارەی سەرپێچییەكانیان نەدەن بە شارەوانی، ئەگەر پارەی دڵنیاییەكە بەشی پێدانەوەی ئەو سزایانەی نەكرد، یاخود سەرپێچییەكە لەلایەن لایەنێكی سەرنەكەوتووەوە بێت، دەبێت لەماوەی (10) رۆژدا ئەو پارەیە بدات، بەپێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی لەدژ دەگیرێتەبەر. • كۆمسیۆن سزای ماددی بەسەر سەرپێچیكاراندا دەسەپێنێت بەبڕی پارەی جیاواز تا حاڵەتی دوورخستنەوەی كاندید.
لە بڕگەی چوارەمی مادەی 49 ی دەستوری عێراقدا هاتووە: كە نابێت كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 25% كەمتر بێت، دواتر ئەم مادەیەی دەستور یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقدا چەسپێنرا. لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 12 كورسی بەر ژنان دەكەوێت لە كۆی 44 كورسی پارێزگای هەولێر 15 كورسی 4 كورسی بۆ ژنان و 11 كورسی بۆ پیاوان پارێزگای سلێمانی 18 كورسی 5 كورسی بۆ ژنان و 13 كورسی بۆ پیاوان پارێزگای دهۆك 11 كورسی 3 كورسی بۆ ژنان و 8 كورسی بۆ پیاوان
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ حەدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی " النصر" بگاتە سلێمانی بە مەبەستی بانگەشەكردن بۆ هاوپەیمانێتییەكەی و لە شاری جوانی سلێمانی مەراسیمێك بۆ ناساندنی كاندیداكانی لیستەكەی رێكدەخات. بڕیارە دوای سلێمانی بۆ هەمان مەبەست حەیدەر عەبادی سەردانی هەولێر و دهۆكیش بكات. هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) 23 كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت: 1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا 2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید 3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف 4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد 5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان 6- شادمان رەشید زۆراب عەلی 7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح 8- شیان رەشید رەحیم ئەمین 9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید: 1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست 2- عیماد كەمال سەعید مەولود 3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق 4- هێمن رەمزی مەحمود عەلی 5- خالید عەلی فارس ئەمین 6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید 7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق 8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید: 1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست 2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید 3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی 4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر 5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین 6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر
پێشبینی بۆ كورسی لیستە كوردیەكان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار راپۆرتی شیكاری/ محەمەد رەئوف لە رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو بۆ حزبە سیاسیە كوردیەكان جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، هەموو كارتێكەرە ناوخۆیی و ناوچەیی و هەرێمایەتیەكان لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا كاریگەری لەسەر دەنگی دەنگدەران درووست دەكەن،لەلایەكەوە كاریگەری ئەو رووداو‌و گۆڕانكاریانەی كە لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا رویانداوە كاریگەری لەسەر دەنگدەران درووست دەكەن، لەلایەكی تریش درووست بونی لیستی نوێ و ژمارەیەكی زۆری دەنگدەری نوێ كە تەمەنەكانیان گەیشتۆتە ئاستی دەنگدان، كاریگەری لەسەر رێژەی دەنگی هێزەكان درووست دەكەن. لێرەدا بە خوێندنەوەی بارودۆخەكەو هەڵوێست و تێروانینی هێزەكان لە چوارساڵی رابردوودا و پشت بەستن بە دەنگ و كورسی هەڵبژاردنی رابردوو، پێشبینی كورسی لیستەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان دەخەینە روو، كە ئەم پێشبینیانە بۆ هەفتەی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەو گۆڕانكاریەكانی داهاتوو كاریگەری لەسەر گۆڕانكاری لە پێشبینیەكاندا دەبێت. یەكەم/ پارێزگای هەولێر ئەنجامێی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو چارەنوسی هێزەكان دیاری دەكات، بەو پێیەی كەمبون یان زیاد بونی دەنگی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كاریگەری لەسەر گفتوگۆی داهاتوی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای هەولێر 11 لیست كێبەركێ دەكەن، بۆ بەدەستهێنانی 15 كورسی ، لەگەڵ یەك كورسی كۆتا، كە 158 كاندید هەیە لەو پارێزگایە، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ( 1194592 )كەسە بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 1123433 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 70083 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 1076 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (936557)كەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای هەولێر (186876) كەس زیادی كردووە دیارە بەبێ دەنگی تایبەت و ئاوارە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت.لەپارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014دا، پارتی دیموكراتی كوردستان، (354735) دەنگ و 7كورسی بەدەست دەهێنێت ، یەكێتی (168688) دەنگی بەدەستهێنا 4 كورسی ، لیستی گۆڕان توانی (104059) دەنگ بەدەستبهێنێت و 2 كورسی لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی (80492) دەنگ و 2 كورسی ، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (26323) دەنگ و كورسی بەدەستنەهێنا، پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر پارتی 5 بۆ 6 كورسی بەدەستبهێنێت گۆڕان 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت هاوپەیمانی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت یەكێتی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت كۆمەڵی ئیسلامی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت یەكگرتوو 1 كورسی بەدەستبهێنێت نەوەی نوێ 1 كورسی بەدەستبهێنێت دووەم/ پارێزگای سلێمانی گەرمترین ململانێی دەنگدان دەكەوێتە پارێزگای سلێمانیەوە بەو پێیەی لیستەكانی ( هاوپەیمانی و نەوەی نوێ ) لە پارێزگای سلێمانی درووست بوون، كە ململانێیەكی توندی خستۆتە نێوان هاوپەیمانی و یەكێتی لەلایەك و گۆڕان و نەوەی نوێ لەلایەكی ترەوە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە، 211 كاندید لە 12 لیستدا كێبەركێ دەكەن، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی( 1380924 )كەس بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 1305323 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 71748 ) وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 3853 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (1168459 )كەس لە پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای سلێمانی (212465) كەس زیادی كردووە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت. لە هەڵبژاردنی 30/4/2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای، لیستی گۆڕان توانی (347799) دەنگ بەدەست بهێنێت و 7 كورسی، یەكێتی (294265) دەنگی بەدەستهێناوە 6 كورسی، لیستی پارتی توانی (93410) دەنگ بەدەست بهێنێت 2 كورسی، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (81392) دەنگ و 2 كورسی، لیستی كۆمەڵی ئیسلامی (57102) دەنگ و 1 كورسی بەدەستهێنابوو . پێشبینی بۆ كورسیەكانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لیستی گۆڕان 5 بۆ 6 كورسی هاوپەیمانی 3 بۆ 4 كورسی یەكێتی 3 بۆ 4 كورسی پارتی 2 كورسی یەكگرتوو 2 كورسی كۆمەڵ 1 بۆ 2 كورسی نەوەی نوێ 1 بۆ2 كورسی سێیەم/ پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای دهۆك 9 لیست كێبەركێ دەكەن كە 103 كاندید هەیە لەو پارێزگایە، ، بۆ بەدەستهێنانی 11 كورسی ، لەگەڵ یەك كورسی كۆتا، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ( 790340 )كەسە بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 716378 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 48017 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 25945 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (٦١٢٠٦٦) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە پارێزگای دهۆك ،كە (٤٩٠٤٥٢) هاوڵاتی دەنگیانداوە بەرێژەی ( ٨٠ )، واتا لە پارێزگای هەولێر (104312) كەس زیادی كردووە دیارە بەبێ تایبەت و ئاوارە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت. لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی 2014 دا لیستی پارتی (٣٠٤٨٦٩) دەنگی بەدەستهێناوە و توانی توانی (٨) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، یەكگرتووی ئیسلامیی (٨٤٤٦٤) دەنگی و (٢) كورسی، یەكێتی (٣٣٥٨٣) دەنگی بەدەستهێناوە و ( ١ ) كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕانیش (٢٠٦٤٥) دەنگ و هیچ كورسیەكی بەدەستنەهێناوە و كۆمەڵی ئیسلامی ( ٣١٧٧) دەنگی بەدەستهێناوە وهیچ كورسیەكی بەدەست نەهێناوە. پێشبینی بۆ كورسیەكانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای دهۆك پارتی 6- 7 یەكگرتوو 2 هاوپەیمانی 1 چارەنوسی كورسیەك لە نێوان یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوودا دەمێنێتەوە چوارەم/ پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو پێشبینی ناكرێت كورد دەنگەكانی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، بەهۆی گۆڕانكاریەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار (279) كاندید كە دابەشبوون بەسەر (23) لیست و هاوپەیمانێتیدا لە پارێزگای كەركوك كێبەركێ دەكەن كە 7 لیست و هاوپەیمانێتی كوردی تێدایە. ژمارەی دەنگدەرانی كەركوك (991 هەزار و 379) دەنگدەرە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو،كە لە هەڵبژاردنی 2014 دا لە كەركوك (870000) كەس بوو مافی دەنگدانی هەبوو ، واتە (121 هەزار و 379) دەنگدەر زیادیكردووە كە لەدایكبوانی ساڵی (1997- 1998-1999-2000) دەگرێتەوە. لە هەڵبژاردنی 30/4/2014 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (570795 ) دەنگدەری ئەو پارێزگایە كە 12 كورسی هەیە كورد 8 كورسی بەدەستهێنابوو، یەكێتی ( 209964 ) دەنگی هەبووە 6 كورسی و پارتی ( 63076 ) دەنگی هەبووە 2 كورسی( كە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار پارتی لیستی نیە و بڕیارە دەنگەكانی بەسەر لیستەكانی یەكگرتوو و سۆسیالیست‌دا دابەش بكات ) پێشبینی بۆ كورسی لایەنە كوردیەكان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە كەركوك كە پێشبینی دەكرێت كورد لەو پارێزگایە 5 بۆ 6 كورسی بەدەست بهێنێت یەكێتی 3 – 4 كورسی لیستی نیشتیمان ( گۆڕان ، كۆمەڵ ، هاوپەیمانی ) 1 بۆ 2 كورسی سۆسیالیست یان یەكگرتوو 1 كورسی پێنج/ پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا 120 كاندیدی كورد كە پێكهاتەكانی ( ئێزدی و شەبەك و مەسیحین)یشیان تێدایە كێبەركێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 31 كورسی گشتی و 3 كورسی كۆتا، لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا كورد لەو پارێزگایە بە كورسی كۆتاكانەوە 11 كورسی بەدەستهێنان، كە پارتی 6 كورسی گشتی و یەكێتی 2 كورسی گشتی هەبوو، واتا لە پارێزگای نەینەوا پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا پارتی 3 بۆ 4 كورسی یەكێتی 1 كورسی پێكهاتەكانیش رون نیە شەشەم/ پارێزگای دیالە لە پارێزگای دیالە كورد لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 ( 61807) دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی 2 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا كورد لەو پارێزگایە 1 كورسی بەدەستبهێنێت كە بۆ یەكێتی دەبێت. حەوتەم پارێزگای سەڵاحەدین لە ( دوزخورماتو ) لە پارێزگای دیالە لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 كورد (26901) دەنگی هەبوو بەڵام كورسی بەدەستنەهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا یەكێتی شەلال عەبدول قایمقامی دوزخورماتووی لە لیستێكی عەرەبیدا كاندید كردووە، بۆیە چاوەروان دەكرێت كورسیەك بەدەست بهێنێت، كە ئەگەر بە لیستی سەربەخۆ بوایە كورسی بەدەست نەدەهێنا. ئەنجامی پێشبینی بۆ كۆی كورسی لیستە كوردیەكان یەكەم/ پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر ( 6 بۆ 7 ) كورسی لە دهۆك ( 6 بۆ7 ) كورسی ، لە سلێمانی ( 2 ) كورسی، لە نەینەوا ( 3بۆ 4 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكان لە نێوان ( 18 بۆ 19 )كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 28 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كۆتاكانەوە واتا بە نزیكەی 8 كورسی كەم دەكات. دووەم/ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی لە دهۆك ( 0 ) كورسی ، لە سلێمانی ئەگەری ( 3 بۆ 4 ) كورسی، لە كەركوك ( 3 بۆ 4 ) كورسی لە نەینەوا ئەگەری ( 1 ) كورسی، لە سەڵاحەدین ( 1 ) كورسی ، لە دیالە ( 1 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكانی یەكێتی لە نێوان ( 10 بۆ 11 )كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 21 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران واتا بە نزیكەی 10 كورسی كەم دەكات. سێیەم/ بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ( 5 بۆ 6 ) كورسی، لە كەركوك ( 1) كورسی. كۆی گشتی كورسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان ( 8 بۆ 9)كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 9 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە. چوارەم / یەكگرتووی ئیسلامی لە پارێزگای هەولێر ئەگەری ( 1 ) كورسی، لە سلێمانی ( 2 ) كورسی، لە دهۆك ( 1 ) كورسی ،كە هەڵبژاردنی پێشوو 4 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی 1 كورسی زیاد دەكات. پێنجەم / كۆمەڵی ئیسلامی لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ئەگەری ( 2 ) كورسی، كە هەڵبژاردنی پێشوو 3 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی 1 كورسی زیاد دەكات. شەشەم / هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ( 3 بۆ 4 ) كورسی، لە دهۆك ( 1 ) كورسی ،كۆی گشتی كورسیەكانی بە نزیكەی 5 بۆ 6 كورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق حەوتەم / نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر ( 1 ) كورسی، لە سلێمانی ( 1 بۆ 2 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكانی بە نزیكەی 2 بۆ 3 كورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. كۆی گشتی كورسی لیستە كوردیەكان كە ئێستا 62 كورسیەو بە كۆتاكانەوە 65 كورسیە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا لە نێوان 55 بۆ 57 كورسی دەبێت.
لە كاتی كاركردندا لە ناوچەیەكی نزیك حەرەمی عەبدولعەزیم لە شاری (رەی) لە باشوری تاران، ژمارەیەك كرێكار تەرمێكی مۆمیاكراویان دۆزییەوە. ماوەیەكی كەم دوای دۆزینەوەی تەرمە مۆمیاكراوەكە، دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمی رەزا شا دامەزرێنەری زنجیرەی دەسەڵاتی پەهلەوی ئێران بڵاوبوەوە. ژمارەیەك لە دەسەڵاتدارانی ئێران بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ راستی هەوڵەكەیان پشتڕاستكردەوە، حسێن خەلیل ئابادی ئەندامی ئەنجومەنی تارانی پایتەخت و سەرۆكی لیژنەی كەلەپوری رۆشنبیری ئەنجومەن یەكەمین كەس بوو كە وتی: پێدەچێت ئەو مۆمیایە تەرمی رەزا شا بێت. خەلیل ئابادی ئاماژەی بەوەكرد، مۆمیاكە تەرمی هەر كەسێك بێت، بایەخێكی كەلەپوری هەیە و دەبێت پارێزگاری لێبكرێت. شازادە رەزا پەهلەوی كوڕی محەمەد رەزاشا و كوڕەزای رەزا شا لە نوێترین كاردانەوەدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوای بەدواداچونی تەواوی شایەدحاڵ و رەهەندەكان، ئەو لەگەڵ خانەوادەی سەڵتەنەتی بەو ئەنجامە گەیشتون كە مۆمیاكە بە ئەگەرێكی زۆر بەهێز پەیوەندی بە رەزا شاوە هەیە. شازادە رەزا پەهلەوی كوڕەزای رەزا شا رەزا شا ساڵی 1925 كۆتایی بە دەسەڵاتی دواین پادشای زنجیرەی دەسەڵاتی قاجاری هێناو دەسەڵاتی ئێرانی گرتەدەست، لەنێوان ساڵانی 1925-1941 پادشای ئێران بوو، ساڵی 1941 لەكاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا هاوسۆزی و لایەنگری بۆ ئەدۆلف هیتلەری سەرۆكی ئەڵمانیا نیشاندا، ئەمە وایكرد بەریتانیا و یەكێتی سۆڤیەت لەشكركێشی بكەنەسەر ئێران و ناچاریان كرد دەسەڵات رادەستی كوڕەكەی (محەمەد رەزا شا) بكات. دوای رادەستكردنی دەسەڵات، رەزا شا دورخرایەوە بۆ شاری جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور، 1944 لەوێ كۆچی دواییكرد، بارودۆخی ناجێگیری ئەوكاتی ئێران رێگر بوو لەبەردەم بنەماڵەی دەسەڵاتداری پەهلەوی تەرمەكەی بگەڕێننەوە بۆ ئێران، بەهۆی ئەو پەیوەندی ژن و ژنخوازییەی كە لەنێوان بنەماڵەی شاهانەی ئەوكاتی میسر و ئێران‌دا هەبوو، تەرمی رەزا شا لە ئەفریقای باشوور گواسترایەوە بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر و لە مزگەوتی رەفاعی بەخاكسپێردرا، ساڵی 1948 محەمەد رەزا شا لە فوزیەی كچی فوئادی یەكەمی پادشای میسر جیابوەوە، ئەمە ئاڵۆزی لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دروستكرد، 1950 محەمەد رەزا شا تیمێكی شاهانەی رەوانەی میسر كرد بەمەبەستی هێنانەوەی روفاتی رەزا شای باوكی و لە شاری (رەی) مەزارگەیەكی بۆ دروستكرد. رەزا شای پەهلەوی دامەزرێنەری زنجیرەی دەسەڵاتی پەهلەوی لە ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و روخانی دەسەڵاتی پەهلەوە، بە فەرمانی سادقی خاڵخاڵی یەكێك لە دەسەڵاتدارانی ئەوكاتی ئێران، مەزاری رەزا شا روخێندرا، ئەوكاتە دەنگۆی ئەوە لە ئێران بڵاوبوەوە كە بنەماڵەی پەهلەوی روفاتی رەزا شایان گواستوەتەوە بۆ دەرەوەی ئێران، بەڵام لەو بەیاننامەیەكدا كە شازادە رەزا پەهلەوی رۆژی سێ شەممە بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیە رەتكرایەوە و شازادە دەڵێ: هەرگیز روفاتی رەزا شا لەلایەن محەمەد رەزا شاوە رەوانەی دەرەوەی ئێران نەكراوە. هەر لەبارەی ئەو مۆمیاوە كە گومان دەكرێت مۆمیای رەزا شای باپیری بێت، رەزا پەهلەوی لە بەیاننامەكەیدا نوسیویەتی: روفاتی رەزا شا لە كۆتاییدا دەبێت جارێكی تر هەر لە ئێران و بەوشێوەیەی كە شایستەیە بەخاكبسپێردرێت، رەزا شا ئەگەر بە ناونیشانی باوكی ئێرانی هاوچەرخ یان پادشایەكی ئێران نەبێت، دەبێت ئارامگەكەی وەكو سەرباز و خزمەتكارێكی ئێران لای هەموان ئاشكرا بێت. لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا رەزا پەهلەوی دەڵێ: ئەم بابەتە تەنها پرسێكی كەسیی یان خێزانیی نییە، بەڵكو بابەتێكە كە رەهەندی میللی و مێژویی هەیە.. لەم رۆژەدا وەكو پاسەوانێكی راستەقینەی كەلەپوری ئەو، داوا لە هەموو ئێرانییەكان دەكەم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كۆبونەوەی ئاشتیخوازانەی سەرتاسەری یاد و ناوی ئەو بەرز رابگرن.
" درەو میدیا" كۆپییەكی رێككەوتنێكی بزوتنەوەی گۆرٍِان و كۆمەڵی ئیسلامیی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەوەری بڵاودەكاتەوە كە رۆژی 14ی ئازاری ئەمساڵ لەلایەن هەریەك لە عومەر سەیدعەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەیی ئیمزایان كردووە. لە رێككەوتنەكەدا ئەو سێ لایەنە لەسەر چەند خاڵێك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان و هەماهەنگی لە هەڵمەتی بانگەشە و پێكهێنانی فراكسیۆنێكی یەكگرتوو یان ئیئتلافی فراكسیۆنەكان دوای هەڵبژاردنەكان رێككەوتوون. ئەمەش كۆپییەكی رێككەوتنەكەیە:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تانە لە وێستگەیەكی دەنگدان بدرێت یان باس لە دەستكاری ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكرێت، ئەوا پەنا بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەبەن كە 12ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت. عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی :" ئامێری ئەلكیترۆنییەكانی تایبت بە جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان زۆر پێشكەوتوون، و چاودێریش دەكرێت بۆئەوەی گەرەنتی دەستكاری نەكردنی ئەنجامەكان بكرێت". وتیشی:" پرۆسەی دەنگدان بە كارتی دەنگدان دەبێت، بەڵام جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەبێت و بەو ئامێرانە دەكرێت، بەڵام لە حاڵەتێكدا ئەگەر تانە لە وێستگەیەك بدرێت، یان دەستكاری ئەنجامەكان بكرێت، ئەوا پەنا بۆ جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی دەبەین. كورتەی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی حەیدەر عەبادی/ 24ی نیسانی2018 =================== • عێراقییەكان بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی حكومەتی نوێ، ئەركی حكومەتی ئێستایە سەرجەم پێداوێستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنێكی تەواو دابینبكات و و پارێزگاری لە بنكەكانی دەنگدان بكات و كەشێكی ئەمنی باش بڕەخسێنێت. • حكومەت هەموو بەرپرسیارێتییەكانی سەرشانی دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردن جێبەجێدەكات، بۆئەوەی هەمووان بەشداری دەنگدان بكەن لەوانەش ئاوارەكان و هێزە ئەمنییەكان. • پێویستە هەڵبژاردنەكان لە ژێر رۆشنایی رێوشوێنە دروست و رێنماییە یاساییەكان بەڕێوەبچێت كە كۆمسیۆن ئێستا جێبەجێیان دەكات ئەوەشی كە پەیوەندی بە بانگەشەی كاندیدەكان و بەرنامەكانی هەڵبژاردنەوە هەیە. • پێویستە لەسەر كۆمسیۆن كارەكانی بەوپەڕی بێ لایەنی و سەربەخۆییەوە جێبەجێ بكات و پێویستە روونكردنەوەی پێویست بە هەموو كوتلە سیاسییەكان و هاوڵاتیان و دەنگدەران بدرێت و گەرەنتی سەلامەتی هەڵبژاردنەكان و بەڕێوەچوونی بكرێت. • پاراستنی دەستكەوتەكانی هەڵبژاردنەكان زۆر گرنگە، هۆشداریدەدەین لە یاریكردن بە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەموو رێوشوێنێكی بەرپەرچدەرەوە و توندترین سزا لەدژی ئەوانە دەگرینەبەر كە دەستكاری هەڵبژاردنەكان دەكەن، هەر كەسێك بێت، هاوڵاتی ئاشایی یان كاندید یان چاو‌دێر. • ئەوەی بیر لە دەرچوونی یاسایەكی لێبوردنی گشتی تر دەكاتەوە، ئەوا دەرناچێت، سزای سەرپێچیكاران دەدرێت و گوشاردەكەین بە ئاراستەی سەپاندنی غەرامەی دارایی لەسەر ئەوانەی ساختەكاریان كردووە بۆ هەڵبژاردن. • فەرمانێكمان دەركردووە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە چەكدارانی داع لە ناو خاكی سوریا بە گوێرەی زانیاری هەواڵگری و بە هێرشی ئاسمانی ورد و چەند سەركردە و ئەندامێكیانمان برینداركردوووە و بەردەوام دەبین و رێگەیان پێنادەین لەسەر خاكی عێراق هەبن. • زۆربەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەربارەی داعش بەدەستمان دەگات لە هاوڵاتیانەوەیە، و ئەوەش قەبارەی هاوكاری هاوڵاتیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا نیشاندەدات. • بەردەوام دەبین لە پاككردنەوەی هەموو ناوچەكانی شوێنی نیشتجێ بوون لە شانەكانی داعش و هیچ رۆژێك تێ ناپەڕێت كە چەند تیرۆریستێك دەستگیر نەكەین و چەك و تەقەمەنی نەدۆزینەوە. • هۆشداری دەدەین لە بڵاوكردنەوەی هەر زانیارییەك كە خزمەت بە داعش بكات و ئەوەی چەند رۆژێك دەربارەی داگیركردنی گوندێك لەلایەن داعشەوە بڵاوكرایەوە دۆر بوو، داعش دزەی كردووەتە ناو هەندێك لە دەزگاو دامەزراوە میدیاییەكان. • بەهۆی تای هەڵبژاردنەوە چەند میدیایەك هەواڵ هەڵدەبەستن و بە خێرایی و بێ لێكۆڵینەوە لە دروستی بڵاویدەكەنەوە بۆ ئەوەی تانە لە حكومەت بدەن و ئەوەش بانگەشەیەكی خۆڕاییە بۆ داعش. • هۆشداریدەدەم لە یاریكردن بە دۆسیەی ئەمنی و بەرژوەندییەكانی هاوڵاتیان لە رێگەی بڵاوكردنەوەی پروپاگەندەی زۆروە، ئەوە لادانێكی مەترسیدارە و رێگە نادەین هیچ میدیایەك زیان بە بنچینە نیشتمانییەكان بگەیەنێت. • هەواڵی راگرتنی دەرماڵی هێزە ئەمنییەكان پروپاگەندەیەكی درۆیە و رانەگیراوە و ئەوە دریە، ئەوەشی ئەو هەواڵی ناڕاستانە بڵاودەكاتەوە وای لێكدەداتەوە كە دەنگی هێزە ئەمنییەكان لە رێگەی ئەو دۆریانەوە بەدەستدەهێنێت ئەوا رێگایەكی شكستخواردووە. • بەردەوامین لە دابینكردنی هەموو پێدوایستی هێزە ئەمنییەكان. • هێزە ئەمنییەكانمان لە قۆناغی داڕمانەوە لە ساڵی 2014 بوون بە هێزێكی نیشتمانی و خەڵك باسیان دەكەن و شانازیان پێوەدەكەن، سوپای عێراق بووە بە یەكێك لەبەهێزترین سوپاكانی ناوچەكە. • بەردەوامین لە سەردانەكانمان بۆ پارێزگاكان بە شێوەیەكی گشتی و دۆخی خزمەتگوزرایی و ئاوەدانكردنەوەمان بینی و سەردانی خێزانی شەهیدەكانمان كرد و بازاڕەكانمان بەسەركردەوە، و بەردەوامین لە هەڵمەتی بونیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدانی حزمەتگوزارییەكان و عەیبە نییە كە سەردانی هاوڵاتیان بكەین و ئاگاداری رەوشیی خزمەتگوزاریان بین و هانیان بدەین بۆئەوەی دەنگ بدەن و دەنگیان نەشارنەوە و ئەوەش ئەركی منە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق. • داوامان كردووە كوبوونەوەیەكی بەپەلەی ی ئەنجومەنی وەزیران و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت دەربارەی ئەوەی كە هەندێك لە هاوڵاتیانی فەلوجە و ناحییەكانی تر كارتی دەنگدەریان وەرنەگرتووەتەوە و دابەشكردنی كارتی دەنگدان لە نەینەوا بەرەوپێچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە. • بەردەوامین لە گرتنبەری رێوشوێنی تەواو دژ بە گەندەڵەكان، گەندەڵەكانی ریزی یەكەم ئەگەر گەندەڵیان نەبێت لە ریزی دووەم و سێییەم ناتوانن گەندەڵی بكەن، كاردەكەین بۆئەوەی باڵیان ببڕین لە رێگەی لێكۆڵینەوەی تاوان و بەدواداچوونی پارەكانیان و لابردنیان و گەمارۆدانیان. • لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەكانی بونیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوە رێگە بە گەڕانەوەی گەندەڵەكان نادەین.
ئەنجومەنی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی دوابخات و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەچێتە وڵاتێكی ئەوروپا و نەمسا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی تری ئەوروپاش رێگەنادەن وەزیر و بەرپرسانی توركیا لە وڵاتەكانیان بانگەشە بكەن. پەیامی ئەوروپا ئەنجومەنی ئەوروپا داوایكرد هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی توركیا كە بڕیار 24ی حوەزیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دوابخرێت بەهۆی ئەوەی لە سایەی باری نائاساییدا بەڕێوەدەچێت و لەگەڵ پێوەرە ئەوروپییەكاندا یەك ناگرێتەوە. لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرلەمانەكانی ئەوروپا كە رۆژی سێشەممە 24ی نیسان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو، ئەنجومەنەكە داوای لە توركیا كرد هەڵبژاردنی پێشوەخت دوابخات. ئەنجومەنی ئەوروپا: هەڵبژاردنی پێشوەختی توركیا لە كاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە باری نائاسایی لە توركیا راگەیاندراوە بەوەش هەڵبژاردنەكە شەفاف نابێت و لەگەڵ پێوەرەكانی ئەوروپادا یەكناگرێتەوە. ئەنجومەنی ئەوروپا دەڵێت :" هەڵبژاردنی پێشوەختی توركیا لە كاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە باری نائاسایی لە توركیا راگەیاندراوە بەوەش هەڵبژاردنەكە شەفاف نابێت و لەگەڵ پێوەرەكانی ئەوروپادا یەكناگرێتەوە". لە كاردانەوەیدا بەرامبەر ئەو داوایەی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەكر بۆزداغ وتەبێژی حكومەتی توركیا وتی:" بۆچی یەكێتی ئەوروپا داوای لە فەرەنسا نەكرد هەڵبژاردن دوابخات لەكاتی باری نائاساییدا، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندی بە توركیاوە بێت بیری ئەوەیان دەكەوێتەوە، ئەوە چ سیاسەتێكە". بۆزداغ راشیگەیاند داواكەی ئەنجومەنی كۆمەڵەی پەرلەمانانی ئەوروپا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە توركیا مایەی قبوڵكردن نیە و ئەوە دەستوەردانە لە كاروباری ناوخۆی توركیا. ئەردۆغان بۆ بانگەشە دەچێتە ئەوروپا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند مانگی داهاتوو پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆنگرەیەكی هەڵبژاردن لە وڵاتێكی ئەوروپا سازدەكات، هەرچەندە ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا رێگە بە بەرپرسانی توركیا نادەن لەسەر خاكی ئەو وڵاتانە بانگەشە بكەن. ئەردۆغان: پشت بەخوا، لە ئایاردا یەكەمین كۆبوونەوە لە هۆڵێكی وەرزشی داخراو لە وڵاتێكی ئەوروپیدا سازدەكەین و هەموو ئامادەكارییەكانمان تەواوكردووە. ئەردۆغان لە وتەیەكیدا بۆ پەرلەمانتاراتی پارتەكەی وتی " پشت بەخوا، لە ئایاردا یەكەمین كۆبوونەوە لە هۆڵێكی وەرزشی داخراو لە وڵاتێكی ئەوروپیدا سازدەكەین و هەموو ئامادەكارییەكانمان تەواوكردووە". بەڵام ئەردۆغان ناوی ئەو وڵاتەی ئاشكرانەكرد كە كۆبوونەوەكەی لێ سازدەكرێت. پێش راپرسییەكەی توركیا لەسەر هەمواركردنی دەستوری نوێ چەند وەزیر و بەرپرسێكی تری حكومەتی توركیا چوونە هۆڵەندا و ئەڵمانیا بۆ بانگەشە كە ژمارەیەكی زۆر رەوەندی توركی لێیە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە رێگەیان نەدا كۆنگرەی جەماوەری سازبكەن. نەمسا و ئەڵمانیا رێگە بە بانگەشە نادەن بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی توركیا دوای راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنەكە لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە، سیباستیان كۆرتس راوێژكاری نەمسا كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتییەكی راستڕەودەكات و دژی بە ئەندامبوونی توركیایە لە یەكێتی ئەوروپا وتی:" رێگە بە ئەردۆغان نادرێت رەوەندی توركیا بقۆزێتەوە لە ئەوروپا". نەمسا و ئەڵمانیا ڕێگە بە بەرپرسانی ئەنکەرە نادەن لەو وڵاتانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن ئەڵمانیاش كە نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی توركیای لێیە رایگەیاند رێگە بە سیاسەتمەدارانی بیانی نادات پێش هەڵبژاردنەكان لەسەر خاكی ئەڵمانیا بانگەشە بكەن و كۆڕ و كۆبوونەوەی جەماوەریی سازبكەن. هیكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری تۆرنتۆی كەنەدا وتی:" بیر و بۆچوونمان روون و ئاشكرایە، رێگە بە هیچ بانگەیەشەكی هەڵبژاردن نادرێت لە ئەڵمانیا سێ مانگ پێش ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێكی بیانی". راپۆرتی: نامیق رەسول سەرچاوە: ئاژانسەکان
چەندین شێواز‌و رێگا هەیە بۆ دابەشكردنی كورسی قەوارەكانی هەڵبژاردن، عێراق لە ساڵی 2014 ەوەكار بە شێواز‌و رێگای سانتلیگۆی هەمواركراو دەكات كە لە 2014 دا شێوازی سانتلیگۆی هەمواركراوی (1.6) بۆ بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی 2018ی بڕیاریدا (1.7) پیادە بكرێت، ئەم شێوازە پێشتر رەخنەی زۆری لێ‌گیرا بەو پێیەی بە زیانی ئەو لیستانە كۆتایی دێت كە كورسی كەم بەدەست دەهێنن و دەنگی كەمیان هەیە، بەو پێیەی بە دابەشكردنی دەنگەكانیان بەسەر 1.7 دا دەنگەكانیان كەمدەبێتەوە.ئەم شێوازەی سانتلیگۆ تەەها لە عێراقدا پیادە دەكرێت و لە هەرێمی كوردستان شێوازی بەركەوتەی هەڵبژاردن پیادەدەكرێت. لە مێژوودا شێوازی سانتلیگۆ لە وڵاتی سوید لەساڵی 1910 داهێنرا، یەكەمجاریش لەساڵی 1951 لە وڵاتی سوید و نەرویج پیادەكرا. كە ژمارەی دەنگی لیستەكان دابەشی ژمارە تاكەكان دەكرا (1، 3، 5 ، 7، 9، ....)، كە ئەمیش لە قازانجی لیستەگەورەكان و زیانی لیستە بچوكەكان بوو، بەڵام دواتر شێوازی سانتلیگۆ گۆڕا بۆ ( 1.4 ) بە سانتلیگۆی هەموار كرا‌و ناسرا. شێوازی دابەشكردنی كورسی لیستەكان بەسەر سانتلیگۆی هەمواركراودا كە لە ئێستادا بۆ عێراق ( 1.7 ) خشتەیەكی نموزەجی درووست دەكرێت و كۆی دەنگی لیستەكانی تیادادەنرێت، دواتر كۆی دەنگی لیستەكانی دابەشی ( 1.7 ، 3 ، 5 ، 7 ، 9 ، 11 ، ..... ) ژمارە تاكەكان دەكرێت، لە كۆتاییدا بەرزترین ژمارە كورسی یەكەم دەبات و دواتر كورسی دووەم و سێیەم... لێرەدا نمونەی دەنگی لیستەكان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 لە پارێزگای سلێمانی كە (1168459) كەس مافی دەنگدانی هەبووەو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014 كە (893226 ) كەس دەنگیان داوەبەرێژەی ( 76% ) و 18 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكراوە بەهای كورسیەك لە پارێزگای سلێمانی ( 49623 ) دەنگە ، لیستی گۆڕان (347799) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڕێژەی (39%)و (7) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (294265) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (33%) كە ( 6 ) كورسی بەدەستێنا، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی (93410) دەنگ بەدەست بهێنێتبەرێژەی (10% ) و (2) كورسی پەرلەمانی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (81392) دەنگ وبەڕێژەی (9%) و ( 2 ) كورسی مسۆگەركردووە، لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی (57102) دەنگ بەڕێژەی (6%)و توانی (1) كورسی بەدەست بهێنێت.
راپۆرتی شیكاری: فازل حەمەڕەفعەت رۆژی 12ی ئایار خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق بەڕێوەدەچێت، كورد وەكو پێكهاتەیەكی سەرەكی پارێزگای نەینەوا دابەشبووە بەسەر (6) لیستی جیاوازدا، بەهۆی پەرتبون و ئەو شكستانەی بەمدواییانە رویدا، دەنگەكانی كورد لەو پارێزگایە لەبەردەم هەڕەشەدایە. (درەو) میدیا لەم راپۆرتەدا شیكاری نەخشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا دەخاتەڕوو: پارێزگای نەینەوا نەینەوا دووەم گەورە پارێزگای عێراقە، رووبەری ئەم پارێزگایە دەگاتە (25 هەزارو 300 كیلۆمەتر چوارگۆشە)، شاری موسڵ مەڵبەندی پارێزگاكەیە، ژمارەی دانیشتوانی نەینەوا دەگاتە نزیكەی (3 ملیۆن و 400 هەزار) كەس، بەهۆی شەڕی داعشەوە، نزیكەی (500 هەزار) كەس لە دانیشتوانی ئەم پارێزگایە ئاوارەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق بوون. نەینەوا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا پارێزگای نەینەوا (34) كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەرخانكراوە، لەم ژمارەیە (3 كورسی) وەكو كۆتا بۆ كەمینەكان دیاریكراوە: • ئێزدیی: یەك كورسی كۆتا • شەبەك: یەك كورسی كۆتا • مەسیحی: یەك كورسی كۆتا ژمارەی دەنگدەران لە نەینەوا لە هەڵبژاردنی رابردوودا ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای نەینەوا، ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو (ملیۆنێك و 921 هەزارو 447) كەس بوو، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە ژمارەكە بووە بە (2 ملیۆن و 267 هەزارو 356) دەنگدەر، واتە زیاتر لە (345 هەزار) دەنگ زیادیكردووە كە ئەمەش چوار تەمەن دەگرێتەوە (1997- 1998- 1999-2000). كۆتای ژنان لە نەینەوا بەپێی ئەو سیستمەی كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دایناوە، دەبێت پێكهاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق رێژەی (25%)ی ژنان بن، واتا لە كۆی (329) كورسی (83) كورسی بۆ ژنانە، بۆ زامنكردن و پاراستنی ئەم رێژەیەش (كۆتای ژنان) دانراوە. نەینەوا كە (34) كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، بەپێی رێژەی (25%)، بەپێی سیستمی كۆتا (8) ژنی بەردەكەوێت. لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی رابردوو كە ساڵی 2014دا لە هەموو لیستەكان (138) ژن خۆیان كاندیدكردبوو بۆ بردنەوەی (8 كورسییەكەی كۆتای ژنان)، لە ئەنجامدا ئەم ژنانە سەركەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق: • ئینتیسار عەلی خزر/ متحدون للاصلاح • محاسن حمدون حامد/ متحدون للاصلاح • نورە سالم محەمەد/ متحدون للاصلاح • ڤیان دەخیل/ هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا • بەهار سلێمان عیسا/ هاوپەیمانی كوردستتانی لە نەینەوا • جەمیلە محەمەد سوڵتان/ ئیئتیلافی نیشتیمانی • نەهلە حسێن سەعدوڵا/ هاوپەیمانی نەینەوای نیشتیمانی • ساجیدە محەمەد یونس/ ئیئتیلافی عەرەبی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران، زۆرینەی لیستەكان ژنیان كاندید كردووە بە ئومێدی بردنەوەی كورسییەكانی كۆتای ژنان. لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردن لە نەینەوا لە پارێزگای نەینەوا (35) لیست و هاوپەیمانی بە (919) كاندید ركابەرێتی دەكەن لەسەر بردنەوەی (34) كورسی ئەنجومەنی نوێنەران. كورد لە هەڵبژاردنی پارێزگای نەینەوادا بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لە كۆی (3 ملیۆن و 400 هەزار) كەسی دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا، (ملیۆنێك و 200 هەزار) كەسیان كوردن، ئەم پارێزگایە ژمارەیەك ناوچەی جێناكۆكی تێدایە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كە بریتین لە قەزاكانی (شەنگال- تلكێف- شێخان- حەمدانیە- تەلەعفەر- مەخمور) لەگەڵ ناحیەی (باشیك). لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كورد لەم پارێزگایە بە چەند لیستێك بەشداری هەڵبژاردنی كرد، بەڵام ئەوانەیان كە كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بردەوە دوو لایەنی سەرەكی بوون كە بە هەردووكیانەوە لە كۆی (34) كورسی نەینەوا (8) كورسییان بردەوە: • هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا بە سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان: (6) كورسی بردەوە • یەكێتی نیشتمانی كوردستان: (2) كورسی بردەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كورد بە (6) لیست بەشداری هەڵبژاردنی كردووە، هەموو لیستە كوردییەكان لە نەینەوا (151) كاندیدیان هەیە: • پارتی دیموكراتی كوردستان: (61) كاندید هەیە • یەكێتی نیشتمانی كوردستان: (61) كاندیدی هەیە • لیستی نیشتمان: (5) كاندیدی هەیە • جوڵانەوەی نەوەی نوێ: (11) كاندید هەیە • پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان: (4) كاندیدی هەیە • یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: (9) كاندیدی هەیە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران تاقیكردنەوەیەكی نوێیە بۆ ئاستی جەماوەری لایەنە كوردییەكان لە ناوچە جێناكۆكەكانی پارێزگای نەینەوا، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەدوای روخانی رژێمی پێشووی عێراقەوە لەو ناوچانەدا دەستڕۆشتوو بووە. رووداوەكانی كەوتنی شەنگال و كوشتن و دەستگیركردنی سەدان خەڵكی ئێزدیی لەسەر دەستی چەكدارانی داعش و دواتر كشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر دەنگدەران دەبێت. لیستە عەرەبییەكان لە نەینەوا لە پارێزگای نەینەوا (17) لیستی عەرەبی هەن كە بەشداری لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، ژمارەیەك لەو لیستانە نوێنەرایەتی پێكهاتەی شیعە دەكەن، هەندێكی تریان نوێنەرایەتی پێكهاتەی سوننە، هەندێكیشان لیستی تێكەڵ و جیاوازن: • هاوپەیمانی فەتح: (60) كاندید هەیە، (هادی عامری) سەرۆكایەتی دەكات، ئەم هاوپەیمانێتییە پێكهاتووە لە (ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، رێكخراوی بەدر، گردبونەوەی شەبەكی دیموكراتی، كوتلەی منتصرون، حزب المهنیین للاعمار، بزوتنەوەی صادقون، حزب الطلیعە الاسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی لە عێراق، تجمع كفی صرخە للتغیر، گردبونەوەی شەبەكی دیموكراتی) • البناء و الاصلاح: (28) كاندیدی هەیە • رەوتی حیكمەی نیشتمانی: (60) كاندیدی هەیە و (عەممار حەكیم) سەرۆكایەتی دەكات • تجمع عراقیون للتغیر: (10) كاندیدی هەیە • التیار الوطنی العشائری فی العراق: (5) كاندیدی هەیە • ائتلاف كفاءات للتغیر: (40) كاندیدی هەیە • نینوی هویتنا: (62) كاندید هەیە و هاوپەیمانێتی لایەنە سوننەكانەو پێكدێت لەم لایەنانە (یەكێتی رۆڵەكانی عێراق، حزبی وەفا، بەرەی رزگاری توركمانی عێراق، حزبی حەل، اتحاد القوی) • تمدن: (61) كاندید هەیە و (فائق شێخ عەلی) سەرۆكایەتی دەكات • عراق الارض: 4 كاندیدی هەیە • سائرون: (23) كاندید هەیە، (موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر سەرۆكایەتی دەكات و پێكدێت لەم لایەنانە (گردبونەوەی كۆماریی عێراق، حزبی شیوعی، حزبی ئیستیقامە، بزوتنەوەی لاوان بۆ گۆڕانكاری، دەوڵەتی دادپەروەر) • ئیئتیلافی النصر: (62) كاندید هەیە و (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات • النهج الدیمقراطي: 60 كاندیدی هەیە • هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی: (62) كاندیدی هەیە و (ئوسامە نوجیفی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەرۆكایەتی دەكات كە یەكێكە لە دیارترین سیاسەتمەدارانی سوننەیە لە عێراق، پێكدێت لەم لایەنانە (حزب للعراق متحدون، پرۆژەی عەرەبی لە عێراق، حزبی حەقی نیشتیمانی، حزبی مەجدی عێراقی، حزبی بانگەوازی نیشتیمانی) • تضامن: (48) كاندید هەیە و (وەزاح مالیك) سەرۆكایەتی دەكات، پێكهاتووە لەم لایەنانە (تجمع العزة الوطنی، امل العراقیة ) • حزبی جەماوەری نیشتمانی: (62) كاندید هەیە، (ئەحمەد عەبدوڵا جبوری) پارێزگاری سەلاحەدین سەرۆكایەتی دەكات • ئیئتیلافی نیشتمانی: (60) كاندید هەیە، (ئەیاد عەلاوی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەرۆكایەتی دەكات، پێكدێت لەم لایەنانە (حزب التقدم المدنی الحر، حزبی ویفاقی نیشتمانی، گردبونەوەی مەدەنی بۆ چاكسای، گردبونەوەی یەكێتی عێراقی، بەرەی رابون و چاكسازی عێراقی، حزب تصحیح الوطنی، المشروع الوطنی، عمل، وفاق، تجمع نهضة جیل، الخیار العربی، معاهدون) • هاوپەیمانی مەدەنی دیموكراتی: (21) كاندیدی هەیە ئێزدییەكان دابەشبوون بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق دەگاتە (550 هەزار) كەس، زیاتر لە (100) هەزار كەسیان كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات. ئێزدیی یەكێكە لە ئاینە كۆنەكانی كورد، زۆرینەی ئێزدییەكان لە پارێزگاكانی نەینەوا و دهۆك ننیشتەجێن. سەرەتاكانی ساڵی 2014 هاتنی رێكخراوی داعش بۆ عێراق جارێكی تر ئێزدییەكانی دووچاری كارەساتێكی مێژویی كردەوە، چیرۆكی كوشتن و بردنی كچانی ئێزدی لە قەزای شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەری لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، هەموو جیهانی پڕكرد. بەپێی كۆتای كەمینەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كورسییەكی بۆ پێكهاتەی ئێزدیی لە پارێزگای نەینەوا تەرخانكردووە، بۆ بردنەوەی ئەو كورسییە ئێزدییەكان چەند لیستێكیان دروستكردووە، سەرباری ئەوەش هەندێك لە لایەنە عێراقی و كوردییەكان خەڵكانی ئێزدییان لە لیستەكانیان كاندیدكردووە تاوەكو دەنگی ئێزدییەكان بۆخۆیان كێش بكەن. بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ لیست بە (6) كاندید ركابەرێتی لەسەر بردنەوەی كورسییە كۆتاكەی ئێزدییەكان دەكەن، لیستێكی تری ئێزدیش بە (16) كاندید چوەتە ناو كێبركێی بردنەوەی كورسییە گشتییەكانی پارێزگای نەینەواوە. لیستی پارتە ئێزیدییەكان لە نەینەوا • تەڤگەری ئێزدیی بۆ چاكسازی و پێشكەوتن: حاجی كەندور سمۆ سەرۆكایەتی دەكات، ئەم بزوتنەوەیە بە 2 كاندید چوەتە ناو ركابەرێتییەكانەوە بۆ بردنەوەی كورسییە تاقانەكەی پێكهاتەی ئێزدیی لە نەینەوا، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014دا ئەم حزبە كورسی كۆتای ئێزدیی لە نەینەوا بردەوە و بەوهۆیەوە حاجی كەندور سمۆ گەیشتە سەر كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حاجی كەندور ئەمجارەش خۆی كاندیكردوەتەوە و سەرۆكی لیستی حزبەكەیەتی. • پارتی پێشكەوتنخوازی ئێزدیی: ئەمەش یەكێكی ترە لە پارتەكانی پێكهاتەی ئێزدیی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە (2) كاندید چوەتە ناو ركابەرێتییەكان لەسەر كورسییە كۆتاكەی ئێزدیی لە نەینەوا. • پارتی ئێزدیی دیموكراتی: ئەمە یەكێكە لە پارتە سیاسییە نوێیەكان لەناو پێكهاتەی ئێزدی‌دا، حەیدەر شەشۆ سەرۆكایەتی دەكات، كە بەمدواییانە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان جیابوەوە و هێزێكی سەربازی دروستكرد بەناوی "هێزی پاراستنی ئێزدخان"، حەیدەر شەشۆ خۆی كاندید نەكردووە، حزبەكەشی كاندیدی بۆ كورسی كۆتای ئێزدییەكان نییە و بە (16) كاندید ركابەرێتی دەكات لەسەر بردنەوەی كورسییە گشتییەكانی پارێزگای نەینەوا، ژنێك بە ناوی (سۆنیا سالم حەسەن) سەرۆكایەتی لیستەكە دەكات. • پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزدیی: ئەمەش حزبێكی نوێی پێكهاتەی ئێزدییەكانە، سەرەتاكانی ساڵی 2017 پێكهێنراوە و مۆڵەتی كاركردنی لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە، (قەحتان عەلی) سەرۆكایەتی حزبەكە دەكات، دەوترێت باڵی سیاسی یەكینەكانی پاراستنی گەل (YBS) یە، ئەم حزبە یەكەمجارە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات و بە (2) كاندید كێبركێ لەسەر بردنەوەی كورسی كۆتای ئێزدییەكان دەكات لە نەینەوا. جگە لەو لیستانەی كە لەسەر پێكهاتەی ئێزدی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، پارت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی راكێشانی دەنگی دەنگدەرانی پێكهاتەی ئێزدیی، ژمارەیەك كەسایەتی ئێزدییان لە لیستەكانیاندا كاندید كردووە. لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو كەسی ئێزدیی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران، یەكێكیان (ڤیان دەخیل) بوو كە لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا كاندید بوو، ئەوی تر (حاجی كندور سمۆ) بوو كە لەسەر لیستی بزوتنەوەی ئێزدیی بۆ چاكسازی و پێشكەوتن بۆ كورسی كۆتای ئێزدییەكان خۆی كاندید كردبوو. هەندێك لە كەسایەتییە سیاسییەكانی پێكهاتەی ئێزدیی دەڵێن ئەگەر ئەو دابەشبونە سیاسییە لەنێوان ئێزدییەكان نەبوایە، ئەو پێكهاتەیە دەتوانێت (8) كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بباتەوە، بەمدواییانە و بەر لە نزیكبونەوەی وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هەندێك هەوڵ هەبوون بۆ دروستكردنی لیستێكی یەكگرتووی ئێزدییەكان، بەڵام دواجار ناكۆكی و پەرتبون زاڵ بوو بەسەر یەكێتی و یەكبون. شەبەك لە هەڵبژاردنی نەینەوادا بەپێی ئامارە نافەرمییەكان ژمارەی كوردە شەبەكەکان لە عێراق نزیكەی (400 هەزار) كەس دەبێت، زۆرینەیان لە (57) گونددا لە دەشتی نەینەوا و ناحیەكانی (باشیك و بەرتەلە) و قەزاكانی حەمدانیە و تلكێف نیشتەجێن. کوردی شەبەك لەڕوی مەزهەبییەوە دابەشبوون، هەندێك سەرچاوە دەڵێن رێژەی 40%ی شەبەكەكان سەربە مەزهەبی شیعەن و ئەوەی كە دەمێنێتەوە سوننەمەزهەبن، سەرچاوەكانی تر باسلەوە دەكەن رێژەی 55%یان شیعە مەزهەب و 45%یان سوننە مەزهەبن. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكامی عێراق لە پارێزگای نەینەوا كورسییەكی كۆتای بۆ پێكهاتەی شەبەك دیاریكردووە، لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (سالم جومعە خزر) كە لەسەر لیستی (ئەنجومەنی ئازادیخوازانی شەبەك) خۆی كاندید كردبوو، كورسییە كۆتاكەی پێكهاتەی شەبەكی بردەوە. بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ، ژمارەیەك لیست و كەسایەتی سەربەخۆ كێبركێ دەنگ لەسەر بردنەوەی دەنگی دەنگدەرانی شەبەك و كورسی كۆتای شەبەك: • گردبونەوەی شەبەكی دیموكراتی: یەكێكە لە حزبە سیاسییەكانی پێكهاتەی شەبەك، ئەم حزبە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات بەشداری هەڵبژاردن دەكات و لەو هاوپەیمانێتییەدا (2) كاندیدی هەیە، كاندیدەكان كێبركێ لەسەر بردنەوەی كورسییە گشتییەكان دەكەن نەك كورسی كۆتای تایبەت بە پێكهاتەی شەبەك. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنی 2014 بەهەمان شێوەی ئێستا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكدا بۆ بردنەوەی كورسییە گشتییەكان بەشداری هەڵبژاردنی كرد و (حەنین مەحمود ئەحمەد قەدۆ) ئەمینداری حزبەكە لەسەر لیستی هاوپەیمانی نەینەوای نیشتیمانی سەركەوت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. • رەوتی ئازادیخوازانی شەبەك: ئەم رەوتە بە (2) كاندید چوەتە ناو كێبركێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سنوری پارێزگای نەینەوا، یەكەمین پارتی سیاسی پێكهاتەی شەبەكە لە عێراق، رۆژی 6ی كانونی دووەمی ئەمساڵ لە قەزای شێخان پێكهێنرا. سەرەرای لیستەكان، ژمارەیەك كەسایەتی شەبەك لە پارێزگای نەینەوا بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان كاندید كردووە بۆ بردنەوەی كورسی كۆتای شەبەك: • قوسەی عەباس • سالم محەمەد • یاساناس سەعد سالم سوڵتان مەسیحییەكان لە هەڵبژاردنی نەینەوادا بەپێی هەندێك ئاماری نارەسمی، بەر لە روخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003دا، لە دەشتی نەینەوا (ملیۆنێك و 500 هەزار) مەسیحی هەبوون، بەڵام بەهۆی شەڕی تائیفی لە عێراق و شەڕی داعش بەمدواییانە، ژمارەیەكی زۆریان كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات، یاخود لەناوخۆی عێراقدا ئاوارەبون. كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كورسییەكی كۆتای بۆ مەسیحییەكان لە نەینەوا داناوە، سەرباری ئەو كورسییە كۆتاییە، حزب و لیستەكان چەندین كەسایەتی مەسیحییان كاندید كردووە. بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (7) لیستی مەسیحی كێبركێ لەسەر بردنەوەی كورسی كۆتای مەسیحییەكان دەكەن لە پارێزگای نەینەوا و بە هەمویانەوە (13) كاندیدیان هەیە. • ئەنجومەنی میللی كلدانی سریانی ئاشوری: (2) كاندید هەیە • یەكێتی بەیت نەهرەینی نیشتیمانی: (2) كاندید هەیە • بزاڤی گردبونەوەی سریان: (1) كاندیدی هەیە • ئیئتیلافی كلدان: (2) كاندیدی هەیە • ئیئتیلافی رافیدەین: (2) كاندیدی هەیە • ابناء نەهرەین: (2) كاندید هەیە • بزوتنەوەی بابلیۆن: (2) كاندید هەیە
فارس محەمەد سادق، بەرێوەبەری گشتی كارگێریی لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كادری پێشكەوتووی یەكێتی لە هەولێر تیرۆركرا. بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی سەد مەتری هەولێر و لەبەردەم سوپەرماركێتی فامیلی مۆڵ، بەدەستڕێژی گولــلە كوژراوە، وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت، فارس محەمەد سادق یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەرە و ئەندامی بۆردی رێكخراوە جەماوەرییەكانی یەكێتی بووە و كادرێكی پێشكەوتوی یەكێتی بووە داواشی لە سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر كرد هەرچی زووە بكوژانی فارس محەمەد سادق بدۆزنەوە. ئەکاونتی فارس محەمەد سادق https://www.facebook.com/fars.mohammad
ڕاپۆرتی شیكاری / ئارام مه‌حمود به‌پێی زۆرینه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌خرێنه‌ڕوو، هاوپه‌یمانی (نصر)ی، حه‌یده‌ر عه‌بادی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و زۆرترین كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستده‌هێنێت، دامه‌زراوه‌ی دره‌و میدیا به‌پشتبه‌ستن به‌كۆمه‌ڵێك فاكت و هۆكار و ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردویه‌تی، ئه‌نجامێكی جیاوازی هه‌ڵهێنجاوه كه له‌م ڕاپۆرته شیكارییه‌دا ده‌یانخاته‌ڕوو. به‌ر له‌چونه ناو ورده‌كارییه‌كان، خالێكی جه‌وهه‌ری كه‌پێویست به‌ڕاوه‌ستان ده‌كات له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق له‌ڕواڵه‌تدا پرۆسه‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵك، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع كارلێك و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان و ڕێكه‌وتنه نهێنیه‌كان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ڕوخساری حكومه‌ت و كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌ئاینده‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش دوو نمونه‌ی زیندو له‌به‌رده‌ستدان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010دا لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌به‌ده‌ستهێنانی 91 كورسی بوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام نوری مالكی بۆجاری دوه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته‌وه ده‌ست، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 شدا، نوری مالكی سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌به‌ده‌ستهێنانی 92 كورسی بوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته ده‌ست. ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح گه‌وره‌ترین كوتله ده‌بن له‌ده‌ستپێكی پێكهێنانی قه‌واره و هاوپهیمانێتییەکاندا، هاوپه‌یمانی (النصر) یه‌كێك بوو له وهاوپهیمانێتیه به‌هێزانه‌ی چاوهڕواندهكرا زۆرترین كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هادی عامری كه بههاوپهیمانێتیهكی جیاواز به‌ناوی (الفتح) به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و نزیكه‌ی 20 گروپی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق و چه‌ند گردبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات كشانه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كه ئه‌ویش به‌لیستێكی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوه، به‌رله ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گورزێكی گه‌وره‌یدا له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی، هاوكات هه‌وڵه‌كانیشی بۆ پێكهێنانی ئیئتیلافێك كه سنوری پێكهاته‌كان تێپه‌ڕێنێت به‌ڕاكێشانی هێز و لایه‌نه كوردی و سوننه‌كان، سه‌ركه‌وتونه‌بوو. حه‌یده‌ر عه‌بادی وێڕایی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییەكان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و سه‌رقاڵبونی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان به شه‌ڕی داعش توانی به‌سه‌ر كۆی ئه‌و ئاستەنهگ و ئاڵنگارییه سیاسییانه سه‌ربكه‌وێت كه نه‌یاره‌كانی دروستیان كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چوار ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌تی شه‌ڕی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی جۆرێك له سه‌قامگیری ئه‌منیی و سیاسیی و ئابوریی و دهستبهسهرگراتنی ناوچه دابڕاوه‌كان كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره چونه گیرفانی عه‌بادییه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له هه‌نگاوه‌كانی تری به‌تایبه‌ت له بواری چاكسازی، دوژمنێكی زۆری له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست بۆ دروستكرد. عەبادی وا ناسراوە کە لەسەر ئاستی دەرەوە دۆستی نزیکی ئەمریکایە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆ دۆستێکی بەهێزی ئەوتۆی نیە، په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ مالیکی خراپە و دوژمنی سەرسەختی یەکن، لەگەڵ گروپەکانی حەشدی شەعبی په‌یوه‌ندییه‌كانی باش نیە وبه‌رده‌وام به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه كه هه‌وڵی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵات و قه‌باره و جوڵه‌یان ده‌دات و لەپرسی داراییشدا وەک پێویست مافە داراییەکانی بۆ دابین نەکردون، جگە لەوه‌ش نزیکی عه‌بادی لە ئەمریکا و نزیکی حەشدی شەعبی لە ئێران خاڵێکی تری ناکۆکییەکانیانە. لایه‌نه كوردییه‌كانیش كه له‌سه‌ره‌تادا ئومێدی گه‌وره‌یان پێیبو كه كۆتایی به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بهێنێت به‌تایبه‌تی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بێهیوابون و زۆربه‌یان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا پیاوێكی نه‌رم و نیانه و توانای گوێگرتنی هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت و هه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خۆی بڕوای پێیه‌تی. ڕاگەیاندنی چەردەی چاکسازی (الحزم الاصلاحیة) یه‌كێك بوو له‌و هه‌نگاوه دیارانه‌ی عه‌بادی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئه‌نجامیدا، ئه‌و له‌ژێر ناونیشانی سكهه‌ڵگوشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ی گرته‌به‌ر، به‌ڵام نه‌یاره‌كانی به پاكتاوی سیاسی‌یان وه‌سفكرد، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پۆستی جێگره‌كانی خۆی و جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی ناهه‌مواری عێراق له‌و كاته‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران وپله باڵاكان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیسان نه‌یارێكی زۆری بۆ دروستكرد، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه. پێشبینی بۆ ژماره‌ی كورسی لیسته‌كان بەپێی خوێندنەوەکانی به‌شێك چاودێرانی دۆخی عێراق، لاوازبوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حیدەر عبادی بەقازانجی نوری مالیکی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەشکێتەوە کە هەردووکیان لە هەناوی یەک حزبەوە هاتوون و بەهۆی ململانێ‌یان لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئیئتیلافەکەی ڕابردوویان کردە دوو بەشەوە و هەریەکەیان بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات. - پێشبینی ده‌كرێت شیعه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 175 بۆ 180 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستبهێنن و دیارترین لیسته سهركهوتوهكانیشیان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: - ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیکی بەبەدەستهێنانی 50 بۆ 55 کورسی براوەی یەکەم بێت لەسەر ئاستی عێراق، به‌دوایدا لیستی (الفتح) لە نێوان 40 بۆ 45 کورسی ببێته براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان. - لیستی (النصر) به‌به‌ده‌ستهێنانی 35 بۆ 40 کورسی په‌رله‌مان و هاوپەیمانی ڕەوتی سەدریش لەگەڵ ڕەوتی مەدەنی (شیوعییەکان) ئەوانیش لە نێوان 35 بۆ 40 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن، بەشێوەیەکی گشتی ئەمانە لیستە براوەکانی شیعەن. یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی، هاوپه‌یمانێتی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی (الفتح)ی، هادی عامریه كه گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند پارت و گردبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌خۆده‌گرێت. - بەدوایدا ئیئتیلافی نیشتمانی دێت کە بە لیستی سوننەکان ناسراوە و ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات کە خۆی لەبنەڕەتدا شیعەیەکی عەلمانییە، بەڵام بەکەسێک ناسراوە کە لە دەرەوەی تائیفە و مەزهەب کاردەکات و کەسایەتییەکی سیکۆلارە، لیستەکەی ئەویش پێشبینی دەکرێت لەسەر ئاستی عێراق 35 بۆ 40 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت. - هاوپه‌یمانی بڕیاڕ (تحالف القرار) ئوسامه نوجێفیش 13 بۆ 15 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت و چەند لیستێکی تری سونەکانیش 15 بۆ 20 کورسی بەدەستبهێین. - ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت بۆ كۆی قه‌واره و لیسته سوننییه‌كان به‌ده‌ستی بهێنن له‌نێوان 70 بۆ 75 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه. - دوای شیعە و سوننە، کورد دێت بەهۆی گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پێشبینی دەکرێت ڕێژەی کورسیەکان کورد لەخولی چوارەمی پەرلەماندا کەمبکات، لە خولی سێیەمدا کە ئەم خولەی ئێستایە کورد خاوەنی 65 کورسیە 62+3 کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم هەڵبژاردنە پپێشبینی دەکرێت کورسیەکانی لە نێوان 55 بۆ 58 کورسیدابێت بەمشێوەیە: - پارتی دیموکراتی کوردستان 20 بۆ 22 کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 12 بۆ 14 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 7 بۆ 9 کورسی، هاوپەیمانی بۆ دادپهروەری و دیموکراسی 4 بۆ 5 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی 3 بۆ 4 کورسی، یەکگرتوی ئیسلامی 3 بۆ 4 کورسی، نەوەی نوێ 2 بۆ 3 کورسی.
ئیبراهیم رەشید سەرۆكی لیستی نەسری حەیدەر عەبادی لە سلێمانی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا حەیدەر عەبادی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات، سەردانەكەشی لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندایە. ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە سلێمانی پێشوازی باش لە لیستەكەیان دەكرێت، سوپاسی حكومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەكانی كردووە كە بەتەواوی بارەگای لیستەكەیانی پاراستووە. هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) 23 كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت: 1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا 2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید 3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف 4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد 5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان 6- شادمان رەشید زۆراب عەلی 7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح 8- شیان رەشید رەحیم ئەمین 9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید: 1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست 2- عیماد كەمال سەعید مەولود 3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق 4- هێمن رەمزی مەحمود عەلی 5- خالید عەلی فارس ئەمین 6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید 7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق 8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید: 1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست 2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید 3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی 4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر 5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین 6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر