ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی میسر راگەیەنراو عەبدولفەتاح سیسی بە بەدەستهێنانی 97.08%ی دەنگەكان، خولی دووەمی سەرۆكایەتی بەدەستهێنایەوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لاشین ئیبراهیم سەرۆكی دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی میسر رایگەیاند رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا 41.05 بووە و لەكۆی 59 ملیۆن كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە 24 ملیۆن و 250 هەزار كەس دەنگیانداوە. سەرۆكی دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی میسر وتیشی موسا مستەفا موسا كە تاكە ركابەری سیسی بوو لەو هەڵبژاردنەدا 2.92%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
دادگایەكی عێراق بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی" داعش" سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەش ژنی بە رەگەز توركدا سەپاند. سەرچاوەیەك لە دەسەڵاتی دادوەری عێراقلە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " فرانس پرێس" وتی" دادوەری دادگای تاوانەكان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوكاریكردنی داعش سزای لە سێدارەدانی بەسەر شەش ژنی بەرەگەز توركدا سەپاند و سزای زیندانیكردنی هەمیشەیشی بەسەر ژنێكی تردا سەپاند." بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو ژنانە لەمیانی دادگاییكردنیاندا دانیانبەوەدا ناوە كە بە نایاسایی چونەتە سوریا و دواتر هاتونەتە عێراق بە هاوڕێیەتی هاوسەرەكانیان كە چەكداری داعش بوون. شوباتی رابردووش دادگای عێراق بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش سزای لە سێدارەدانی بەسەر 15 ژنی بە رەگەز توركدا سەپاند كە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵاندایەو پێشتریش دادگاكە سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنێكی ئەڵمانیدا سەپاند و ژنێكی فەرەنسیی ئازادكرد و دیپۆرتی فەرەنسا كرایەوە. تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق ژمارەی ئەو كەسانەیان ئاشكرانەكردووە كە لەكاتی كۆتاییهێنان بە داعش لە عێراقدا دەستگیركراون و بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك ژمارەی دەستگیركراوان بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوكاریكردنی داعش دەگاتە 20 هەزار كەس.
لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هۆشداریدەداتە دۆناڵد ترەمپ لە كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا و دەڵێت ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی زیندووبونەوەی داعش و زیادتربوونی هەژموونی ئێران لە سوریا. گراهام كە ئەندامی لیژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەنجومەنی پیرانە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی " فۆكس نیوز" وتی" ئەو بڕیارە ئەگەر بدرێت خراپترین بڕیار دەبێت كە سەرۆك تاكلایەنە دەیدات". گراهام وتیشی " رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیمان لە لێواری شكستهێنان نزیك كردووەتەوە، ئەگەر دەتانەوێت لەو لێوارە دووری بخەنەوە سەربازانی ئەمریكا بكشێننەوە". ئەمریكا نزیكەی دوو هەزار سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا هەیە، پێشبینیدەكرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێكردنی هەڵمەتی دژ بە داعش لە سوریا كۆببێتەوە و بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند راوێژكارەكاتی ترەمپ بڕوایان وایە سوپای ئەمریكا پێویستە بە ژمارەیەكی كەمتر لەوەی ئێستا لانیكەم بۆ دوو ساڵی تر لە سوریا بمێننەوە. لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا لیندسی گراهام مەترسی راوێژكارانی كۆشكی سپی لە كشانەوەی خێرای سوپا ئەمریكا لە سوریا دووپاتكردەوە وتی " ئەوە كارەساتێكە ئامادەكاری بۆ دەكرێت." وتیشی " هێشتا زیاتر لە 3000 چەكداری داعش لە سوریا دێن و دەچن، ئەگەر هێزەكانمان لەماوەیەكی نزیكمدا بكشێنینەوە، ئەو رێكخراوە دەگەڕێتەوە و شەڕی نێوان توركیا و كوردیش لە كۆنترۆڵ دەردەچێت و دیمەشق رادەستی ئێرانییەكان دەكرێت بە بێ بوونی ئەمریكا".
سبەی سێشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا كۆدەبنەوە. كۆشكی سەرۆكایەی روسیا " كرملن" رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە ڤلادیمێر بوتن سەردانی توركیا دەكات و سبەی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئێرانی و توركییەكەیدا كۆدەبێتەوە. ئاماژەیبەوەشدا پۆتن و ئەردۆغان بە رەسمی یەكەمین یەكەی وێستگەی ئەكۆیۆی ئەتۆمیی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا دەكەنەوە. هاوكات پەروێز ئیسماعیلی راوێژكاری راگەیاندنی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند سبەی سێشەممە رۆحانی دەگاتە ئەنكەرە لە كۆبوونەوەی لوتكەی تایبەت بە سوریا لەگەڵ سەرۆكی توركیا و روسیا كۆدەبێتەوە. ئیسماعیلی وتیشی جگە لەوە حەسەن رۆحانی كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمێر پۆتن ئەنجامدەدات و پەیوەندییەكان و هاریكاری هەرێمی و نێودەوڵەتی نێوان هەر سێ وڵات تاوتوێدەكرێن.
راپۆرتی: نامیق رەسوڵ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە 12ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت و بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 14ی مانگی نیسانی بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكردووە، بەڵام لە ئێستاوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیست و هاوپەیمانی و كاندیداكانی هەڵبژاردن دەستی پێكردووە. دەستپێكردنی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هێنایە دەنگ و كۆمسیۆن رایگەیاند سزای ئەو كاندید و قەوارە سیاسیانە دەدەن كە دەستیانكردوووە بە پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقامەكانی بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان و سزاكان دەگەنە ئاستی بێبەشكردنی كاندید و قەوارەكەی لە بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن. لەلایەن خۆشیەوە سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق ئاگاداریەكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە: هەرلایەن و كاندیدێك پێش رۆژی هەڵمەتی بانگەشەكردن، كە 14ی نیسانی 2018یە بانگەشە بۆ خۆی بكات، بۆ جاری یەكەم بە بڕی ( 50 ملیۆن) دینار سزا دەدرێت و ئەگەر ئەو پێشێلكارییەی دوبارە بكاتەوە، سزاكەی دوبارە و سێبارە دەبێت و لە چواربارەدا مافی كاندیدبونی لێدەستێنرێتەوەو حیزب و هاوپەیمانێتیەكەشی بە بڕە پارەیەكی زۆر سزا دەدرێت. هەرچەندە هێشتا دوو هەفتەی ماوە بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێمی كوردستانیش بانگەشەی پێشوەخت دەستیپێكردووەو گەرمە، بە جۆرێك حزب و قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان سەرەتا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان كردە مەیدانی بانگەشە و هەزاران پەیج و ئەكاونتیان بۆ بانگەشەكردن بۆ خۆیان كردوەتەوە و لەو رێگەیەوە بانگەشە بۆخۆیان دەكەن و هێرشیش دەكەنە سەر كاندید و لیستە ركابەرییەكانیان.. جگە لەوەش سەرۆكی حزب و قەوارەكان و سەرۆكی لیستەكان و كاندیدەكان دەستیانكردووە بە چالاكی رۆشنبیری و هونەری و زانستی و سەردانی كۆمەڵایەتی و بەسەركردنەوەی ناوچەكان و بۆنە كۆمەڵایەتییەكانیان قۆزتوەتەوە بۆ بانگەشەكردن بۆخۆیان و كۆكردنەوەی دەنگ. مەیدانێكی تری بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییەكانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایانە و لە هەر شار و شارۆچكەیەك گردبونەوەیەك یان خۆپیشاندانێك هەبێت چەند كاندیدێك ئامادەن و بەشێكیشیان وتار و لێدوانی حەماسیانە پێشكەشدەكەن.. ئێستا بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان گەرمە بە جۆرێك لیستە نوێیەكان كۆبونەوەو هەڵمەتەكانی بانگەشەیان دەستپێكردووە جگە لە ناوهێنانی ژمارەی لیستەكانیان هەموو جۆرەكانی دیكەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیان دەستپێكردووە، رۆژنامەو سایت و كەناڵە ئاسمانیەكان پڕبوون لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و پەلاماردان و هێرشكردنە سەر یەكدی، بەو پێیەش ئەوەی ئێستا دەكرێت هیچ واتایەكی نەهێشتۆتەوە بۆ وادەی دیاریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن كە كۆمسیۆن لە 12ی نیسانەوە كردیە 14ی نیسان. جگە لە بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن دەنگۆی ئەوەش هەیە كە لە هەندێك ناوچە كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە دەكرێت ، رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا میوانداری ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەڕێوەبەری نوسینگەی پارێزگاكانی كۆمسیۆنی كرد و بڕیاریدا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر هەر كەسێك كە كڕین و فرۆشتن بە كاری دەنگدانەوە دەكات یان بەكاریدەهێنێت . ئەگەرچی رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان زۆر كەمەو رەنگە كاریگەری لەسەر بەشدارینەكردنی زۆری هاوڵاتیان هەبێت لە هەڵبژاردنەكاندا، كە بە وتەی عەلی قادر بەریوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاستی تۆماركردنی بایۆمەتری لە پارێزگای هەولێر ( 60%) و لە سلێمانی ( 49% ) و لە دهۆكیش ( 71%) بەڵام حیزبەكان دەیانەوێت گەرم و گوڕی بخەنە شەقامەوە.
هەوڵەكان بە ئاراستەی شكاندنی بایكۆت بەردەوامە و حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان و دامەزراوەكانی تایبەت بە تەندروستی و پەروەردە لە هەوڵدان بۆ شكاندنی بایكۆت و كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان و خۆپیشاندەرانیش سورن لەسەر بایكۆت و خۆپیشاندانەكان تا ئەوكاتەی سیستمی موچە هەڵدەوەشێتەوە لە نوێترین هەنگاودا بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان بەڕێوەبەری گشتی پەرەردەی سلێمانی و پەروەردەی قەزاكان كۆبونەوە و دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی تەواوی بەرێوەبەرەكانی سنورەكە رایگەیاند دۆخی پەروەردە لە مەترسیدایە و تا حەفتەی ئاییندە دەرگای قوتابخانەكان نەكرێنەوە پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا دەفەوتێت، بۆیە داوایكرد لە سبەینێوە دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و كۆتایی بە خۆپیشاندانی مامۆستایان بهێنرێت. ئەم هەنگاوەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەدوای راگەیەنراوەكەی پارێزگاری سلێمانی هات كە دوێنێ 1/4/2015 بڵاوكرایەوە و تیایدا داوای كرد لەپێناوی دروستكردنەوەی متمانە و نەوەستانی ژیانی گشتیدا تا كاتی دڵنیابوون لە سیستمی نوێ، خوێندنگا و نەخۆشخانە و تەواوی فەرمانگەكان بكەنەوە و بیانكەنە پێگەی چاودێریكردنی حكومەت و پاراستنی داوا ڕەواكان و كاراكردنەوەی خزمەتگوزارییەكان. ئەمڕۆش جموجوڵی هێزە ئەمنییەكان بە ئاراستەی شكاندنی بایكۆتی موچەخۆران بەتایبەتیش كەرتی تەندروستی زیاتر بوو، هەوڵی زۆریاندا فەرمانبەران ناچاربكەن دەرگای نەخۆشخانەكان بكەنەوە. بەپێی زانیاریەكانیش پارتی دیموكراتی كوردستان فشاری لە یەكێتی كردووە بۆ ئەوەی تا رۆژی پێنج شەمە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنرێن و بایكۆت بشێندرێت، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر بەردەوامی و نەشكاندنی بایكۆت.
راپۆرتی/ محەمەد رەئوف خۆپیشاندانەكان تا ئێستا بەردەوامن، ئەمجارە خۆپیشاندەران توندتر و توڕەتر و جەریئانەتر و نیگەرانتر لەسەر شەقامن، دروشمەكانیان تەنها لە موچەدا نەوەستاوە، بەڵكو داوای رۆیشتن و كۆتایی هێنانی بەرپرسانی هەرێم دەكەن، كە بە دز و شەریكی دز ناویان دەبەن، ئەگەرچی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چوارشەممەی رابردوو دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچەی راگەیاند، بەڵام ئەم دەستكاریكردنە دڵی گەرمی موچەخۆرانی ساردنەكردەوە، چونكە ئەوان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سیستمی پاشەكەوتی موچەیان بەسەریان بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت ئەو چارەكە موچەیەشی لە كاتی خۆیدا پێدابیننەكراوە، بۆیە بەشێك لە هۆكاری بەردەوامی خۆپیشاندانەكان نەبونی متمانەیە، متمانە بە بەڵێنەكانی حكومەت، ئەوان دەزانن ئێستا كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانە بۆیە سوربونی خۆیان لەسەر داواكاریەكانیان دوپاتدەكەنەوە. ئێستای خۆپیشاندانەكان لەبەردەم دوو ئەگەردان، درێژەدان بە خۆپیاشندانەكان یاخود كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان، لە هەردوو حاڵەتەكەدا لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت و كاریگەری خۆی جێدەهێڵیت. ئەگەر خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن: لە ئەگەری بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا، وەك خۆپیشاندەران ئاماژەی بۆ دەكەن سوورن لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندانەكان تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێدەكرێت: - لەئەگەری بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا، بەهۆی نزیکبوونەوە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا حكومەتی هەرێم ناچارە مل بدات و بەو پێیەش فشار لەسەر خۆی و سازشی زیاتر بۆ بەغداد دەكات تا موچە بنێرێت. - یاخود پارتی و یەكێتی بە رێكەوتن و هێز كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان دەهێنن، هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، كە ئەمەیان هەرچەندە باس لە فشاری پارتی دەكرێت لەسەر یەكێتی بۆ كپكردنی خۆپیشاندانەكان بەتایبەتیش لە دەڤەری سلێمانی، بەڵام ناكۆكیەكانی ناوخۆی یەكێتی و ترسی یەكێتی لە هەڵبژاردن، ئەستەمە یەكێتی بچێتە ژێر باری ئەو رێگەیە بۆیە ئەم ئەگەرەیان لاوازە، لایەنەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتیش ئەگەرچی بەردەوام لەناو خۆپیشاندانەكاندان و پشتیوانی بۆ دەردەبڕن، بەڵام چاودێران دەڵێن كە بارودۆخە بەجۆرێك ئیحراجی بۆ درووستکردون كە ناتوانن پشتی تێبكەن ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەزانن پشتیوانی نەكردنیان زیانیان بەردەكەوێت لە هەڵبژاردنەكاندا، لەلایەكی تریش ئەوان ئەجێندای رونیان نەبووە بۆ خۆپیشاندانەكان لەبری پێشڕەوی خۆپیشاندەران ئەمان كەوتونەتە دوای خۆپیشاندەران، بۆیە ئەجێندایەكی رونیان نیە، هەروەك نوسەر و روناكبیر ئاراس فەتاح لە نوسینێكدا بەناوی ( كاتی چیە) دەنوسێت:( سەردان و بەسەركردنەوەی خۆپیشاندەران هیچ بەھایەكی سیاسیی و واقیعیی نییە گەر تەنها قەرزێكی ئەخلاقیی و خۆنماییشكردنێكی ڕەمزیی ئەم سەرۆك و ئەو ئەندام پەرلەمان و فڵان كاندیدی داهاتووی هەڵبژاردنەكان بێت، بەڵكو دەبێت وێنەكە گەورەتر ببینرێت و بیری عەقلانیی لە دروستكردنی دەرچەیەكی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی بۆ ئەم ھەرێمە بكرێتەوە. خێوەتی خۆپیشاندەران خێوەتی پرسەی كۆمەڵایەتیی نییە، بەڵكو دەبێت بكرێت بە خێوەتێكی سیاسیی فاتیحەخوێندن بۆ ئەم دەسەڵاتە. كوردستانی دوای ریفراندۆم پێویستی بەوە نییە مەینەتی خەڵك بكرێت بە كەرەسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن و وەھم و خەونی عەوامفەریبیی ئەوەیان لادروستبكەن گەر دەنگ بە فڵان ھێز بدەن، ئیتر ئەوان لە ھەموو زوڵمێك ڕزگاریان دەبێت. بەڵكو دەبێت بە قووڵیی و بەرپرسانە بیر لە پەیوەندیی كۆمەڵگای ئێمە بە دەسەڵاتی خۆی و بە بەغداوە بكرێتەوە و پێكڕا ڕێگە لەوەبگرن كە چیدی ئاساییشی كۆمەڵایەتیی و نیشتیمانییمان لەوە زیاتر وێراننەكرێت كە ئەم دوو حیزبە لەماوەی ئەم نیوسەدەیەدا بەسەر هەرێمدا ھێناویانە. - یان ئەوەتا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بێدەنگی لەسەر خۆپیشاندانەكان دەردەبڕن و خۆپیشاندەران بەویستی خۆیان كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان دەهێنن، وەك ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەناچاری مامۆستایان كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكان هێنا، بەڵام ئەم ئەگەرەیان لاوازە چونكە ئەم جارەیان تەواوی شار و شارۆچكەكان هاتونەتە شەقام، بۆیە ئەگەری ملدانی حكومەت بۆ خۆپیشاندەران ئەگەرێكی بەهێزە. لە ئەگەری كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەكاندا: ئەگەر خۆپیشاندەران كۆتایی بە نارەزایی و خۆپیشاندانەكانیان بهێنن ئەوا، خۆپیشاندەران دەستكەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە كە خۆی دەبینێتەوە لە: - سەرەڕای ئەوەی ترسی و گومان هەیە كە ئەم دەستكاریە بۆ كپكردنەوەی توڕەیی شەقام بێت، بەڵام رێژەی پاشەكەوتیان بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزاندووەو ئەوانەی موچەكەیان كەمە پاشەكەوتیان لەسەر هەڵگیراو ئەوانەشی لە سەرو ملیۆنێكەوەیە رێژەیەكی كەم لە موچەكەیان دەبڕدرێت، واتا خۆپیشاندەران حكومەتیان ناچاركرد بەشێكی زۆری موچەیان بۆ بگەڕێنێتەوە كە موچەی ئێستایان بۆ دوو هێندە زیادكرد، واتا موچەخۆرێك ئەگەر موچەكەی لەسەرو ملیۆنێك دینارەوە بوبێت و بە پاشەكەوت كرابێتە 400 هەزار دینار، ئەوا ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 800 هەزار دینار. - خۆپیشاندانی ئەمجارە جیاواز لە رابردوو ئاماژەیەكی گرنگیدا بە دەسەڵاتداران بەتایبەتیش دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی كە خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزیان كۆنترۆڵكردووەو هەركات بیانەوێت كش مەلیكی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە دەكەن و هاوكات قەڵای زەردیشیان بە بوێری وئازایەتی و جورئەتەوە لەقاندووەو هەركات بیانەوێت قەڵای باستیلی پارتی وەك یەكێتی كۆنترۆڵ بكەن. - خۆپیشاندەران لە دەڤەری هەولێر و دهۆك ئەگەرچی روبەرووی گرتن و لێدان و رێگری زۆر بونەوە، بەڵام دەسەڵاتی پارتیان ناچاركرد خۆی لەگەڵ خۆپیشانداندا رابهێنێت و تەشقی دەسەڵاتی شەقوەشێن و ئەمنی پارتیان لەو دەڤەرە تێكشكاند،بەواتایەكی تر ئاماژەكانی خۆپیشاندانی ئەمجارە لەدەڤەری زەرد دەستكەوتە گەورەكەی لە داهاتوودا دەچنرێتەوە. سەرەرای هەمو ئەو دەستكەوتانەی كە خۆپیشاندەران بەدەستیانهێناو ملیان بە حكومەت كەچكرد كە دەستكاری پاشەكەوتی موچە بكات، بەڵام گرنتی نیە كە حكومەت پەیوەست دەبێت بەو گۆڕانكاریانەو بڕیارەكانی جێبەجێ دەكات و كاتی نیە. ............................................................................... بیرهێنانەوە.... وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئەوان مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دەدەن و پشت بەو سەرچاوانەی داهات دەبەستن ئەوانیش : یەكەم/ مانگانە 375 ملیار دینار لەداهاتی نەوتی وەزارەتی سامانە سەروشتیەكان دووەم/ مانگانە 317 ملیار دیناری بەغداد سێیەم/ مانگانە 25 ملیار دیناری ئەمریكیەكان بۆ پێشمەرگە كە بەپێی وتەی وەزیری دارایی مانگانە داهاتەكەیان دەكاتە ( 720 ملیار دینار)، بەڵام هەموو ئەو سەرچاوەی داهاتانەی كە دەستیان دەكەوێت، جێگیر نیەو گرنتی بەردەوامی نیە، بەو پێیەی : یەكەم/ ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بۆیان دێت كە ( 317 ملیار دینار)ە گرنتی بەردەوامی نیە، بەپێی وتەی عەلی حەمە ساڵح جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان، ناردنی پارە لە بەغداوە كاتیە تاوەكو بڵاوكردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە لە ڕۆژنامەی وەقائع و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، چونكە بەپێی یاسای بودجەی عێراق، هەرێمی كوردستان دەبێت ڕۆژانە( ٢٥٠ هەزار )بەرمیل نەوت بداتە بەغدا، نەك هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت و بەغداش پارە بدات، پێشی وایە ئەم كارەی حەیدەر عەبادی لەپێناو ئەوەدایە پشتیوانی كورد بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بكرێتەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەركاتیش كرایەوە سەرۆك وەزیران، یاسای بودجە جێبەجێدەكات. دووەم/ مانگانە بڕی ( 375 ملیار ) دینار لە داهاتی نەوت دەست دەكەوێت، چونكە لە ئێستا حكومەتی هەرێم رۆژانە نزیكەی ( 370 هەزار بەرمیل ) نەوت بەرهەمدەهێت و نزیكەی ( 335 هەزار ) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئەوەی دیكەی بۆ ناوخۆیە، كە بەپێی راپۆرتی ( سۆمۆ) هەرێمی كوردستان لە مانگی سێدا ( مارس ) رۆژانە ( 344 هەزار ) بەرمیل نەوتی رەوانەكردووە. بەڵام ئەم پارەیە گرنتی نیە لەبەر ئەوەی:. ا- هەركات یاسای بودجە لە بەغداد جێبەجێبكرێت پێویستە هەرێم رۆژانە ( 250 هەزار ) بەرمیل نەوت بداتە بەغداد، ئینجا بەغداد پارە دەنێرێت. ب- زۆرجار فرۆشتنی نەوت هەرێم كێشەی تێ دەكەوێت لە ( رەوانەكردن ، فرۆشتن، هێنانەوەی داهاتەكەی، كێشەی كۆمپانیاكانی نەوت ). بۆیە پارەی نەوتەكەی هەرێمیش كە مانگانە ( 375 ملیار) دینارە گرنتی نیە لە كاتی خۆیدا مانگانە بگاتە دوەستی وەزارەتی دارایی و ئەویش دابەشی بكات. سێیەم/ ئەو پارەیەی ئەمریكیەكان بۆ پێشمەرگە كە بڕەكەی ( 25 ملیار دینار)ە كۆمەڵێك مەرج و پێوەری توندیان دیاری كردووە لەبەرامبەر پێدانیان بە پێشمەرگە ئەویش پشتی پێنابەسترێت. چوارەم/ داهاتی ناوخۆ كە بڕكەی مانگانە ( 120 ملیار دینار)ە كەم و زیاد دەكات و ئەگەر یاسای بودجەی عێراق جێبەجێبكرێت ئەبێت ئەو داهاتانە بەتایبەتیش گومرگ و خاڵە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكان بگەڕێنەوە بەغداد، كەواتا ئەو داهاتەش گرنتی نیە. http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=175
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڵمەتی پشتیوانی بۆ شەرعیەتدا بە داگیركردنی عەفرین دەست پێكردووە، بۆ ئەو مەبەستە ئیبراهیم تاتڵیساس و سپیل جان و ژمارەیەك گۆرانیبێژ و وەرزشوانی توركیا دەباتە سنورەكانی توركیا لە نزیك كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و تاتڵیساس گۆرانی بۆ سەربازانی توركیا دەڵێت. لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەو سەربازانەی سوپای توركیا كە بەشداری داگیركردنی كانتۆنی عەفرینیان كردووە،، ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانی پێشكەشكرد و پشتگیری خۆیان بۆ سوپای توركیا دووپاتكردەوە و لە داگیركردنی عەفریندا. هەمیشە ئەردۆغان بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردن و ئۆپەراسیۆنەكانی پەنا بۆ هونەرمەندەكان و سیاسییەكانی كورد دەبات، مانگی 11ی ساڵی 2013ش ئیبراهیم تاتڵیساس بەیاوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان و شڤان پەروەر لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیایان كرد.
چاوپێكەوتن لەگەڵ نیاز عەبدوڵا نیاز عەبدوڵا یەكێكە لەو رۆژنامەنووسە چالاكانەی كە لەشاری هەولێر، بەردەوام لە خۆپیشاندان و چالاكیەكاندا وجودی هەبووە، بەتایبەتیش لە خۆپیشاندانەكانی ئەم جارەی شاری هەولێر روبەروی چەندین هەڕەشە بوەوە وەك خۆی دەڵێت: هەوڵی دەستگیركردن، تەنانەت رفاندن ، پەنابردنە بەر دروستكردنی تۆمەتی بێبنەما، یان درووستكردنی تۆمەتی ئەخلاكی ، وە ناوزراندنی كەسایەتیمان، جگەلەوە هەڕەشەكردن بە دەستدرێژی سێكسیش بەشێكە لەو هەڕەشانەی رابردوو و ئێستایان، بەڵام من بۆم گرنگە لێرەوە ئەوە رابگەینم، وەك چۆن تێكڕای ئەو هەڕەشانە، زیاتر ئێمەی كردۆتە هەڵۆی چنگ بەگڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم، بەدڵنیاییەوە بەسەر تەواوی ئەو هەڕەشانەدا سەردەكەوین و چۆكدانادەین بۆیان و سەركەوتن بۆ ئێمەیە نەك بۆ ستەمكاران.بۆیە درەو بە پێویستی زانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا بكات درەو: جیاوازی خۆپیشاندانەكانی 25ی ئازاری هەولێر لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی پێشتر چی بوون؟ نیاز عەبدوڵا: دەستپێكی خۆپیشادانەكان بە توڕەیی هەولێر دەستی پێكرد، كە هەندێك ناویانا ( توڕەیی هەولێر) هەندێكیش بە راپەرینی هەولێر ناویانبرد، ئەمە دوای ئەو نارەزاییەتیانە بوو كە لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردبوو پەیوەندار بە خۆپیشاندانەكەی موچەخۆران تایبەت بە موچەكانیان، بەتایبەتی تریش دوای ریكەوتنی حكومەتی هەرێم و عەبادی و چەواشەكردنی بنەما راستیەكانی پێدانی موچەو شاردنەوەی موچەو كاركردن بۆ رێكەوتنێكی نوێ لەگەڵ بەغداد و پشتیوانیكردن لە دووبارە وەرگرتنەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق عەبادی، واتا تێكدان و كوژاندنەوەی دوایین ئومێدی پێدانی موچە بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو وەزارەتەكانی دیكە كە عەبادی بەڵێنی پێدابوون. درەو: بۆچی ( توڕەبوونی هەولێر) بۆچی هەولێر ئەمجار هێندە توڕەبوو كە ناوی نرا توڕەیی هەولێر؟ نیاز عەبدوڵا: ساڵانێكی زۆربو پارتی بەدیاریكراوی راوەدوونان و ئەشكەنجە و دژایەتی ئەو كەس و لایەنانەی دەكرد كە دەیان ویست خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مەدەنیانە بكەن، بۆ ئەم مەبەستە چەندین رێكخراو داخران و چەندین كەسایەتی دەستگیركراو رۆژنامەنووس تیرۆركراو دەزگا ئەمنیە حیزبیەكانیش خرابوونە خزمەتی ئەو ئەجێندایەوە ، بەڵام خۆپیشاندان و نارەزایی هەربەردەوام بوو چالاكانی مەدەنی میدیاكاران هەربەردەوام بوو،هەرچەندە توڕەبوونی خەڵكی هەولێر بەتەنها كێشەی پارەو موچەو خزمەتگوزاری نەبوو، بەڵكو كێشەی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ و رادەربڕین بووە، پێشتریش هەمیشە وتراوە، هەولێر خۆپیشاندان ناكات بەڵكو رادەپەڕێت، بۆیە 25ی ئازار رۆژی ئەو راپەڕینە بوو كە وەهمی هەیمەنەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی و حكومەتی هەرێمی بە پارتی و یەكێتیەوە تێكشكاند، وەك ئەوەی كە چۆن هەولێریەكان لە 11ی ئازاری 1991 بەرلە تێكشكاندنی دەبابەكانی بەعس وەهمی هەیمەنەی بەعسیان تێكشكاند، هەزاران كەس ئەو رۆژە 25ی ئازار لەسەر شەقام بوون، دەیان هەزار بەڵتەجی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جلی مەدەنیەوە لەسەر شەقام بەرامبەریان وەستابوون، لە تەواوی شار بەتەنها لە شوێنی خۆپیشاندانەكان نا، ئەو دروشمانەی كە ئەو رۆژە لە هەولێر وترانەوە، بەتەنها دروشمێك نەبوون بۆ نان و موچە، بەڵكو درووشمی بەڵگەی نەمانی شەرعیەتی حكومەت بوون لە هەرێم ، درووشم و هاوار بون بۆ ئازادی بۆیە سەرباری بەرەنگاربونەوەكان خەڵك ئەوكاتە سوربوون لەپێش پاركی شانەدەرەوە بەرەو پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران بڕۆن، بەڵام هێزە ئەمنیەكان بەتوندی رێگریان كرد، پێنج بۆمبی دەنگیان تەقاندەوە گولەی پلاستیكیان تەقاندەوە، قەمە بەدەستەكان چەقۆیان لە چەندین كەسدا، هەڕەشە لە خەڵككرا، چەندین كەس دەستگیركران، ئەمە درێژەی هەبوو سەرباری ئەو هەموو هەڕەشەو چاوسوركردنەوەو ئەشكەنجانە، بەڵام رۆژی دواتریش 26ی ئازار بڕیار وابوو خۆپیشاندانەكان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان بێت، بەڵام بەڵتەجیەكان و دەزگا ئەمنیەكان، بەهەموو هێزی خۆیان ویستیان خۆپیشاندەران بڵاوە پێبكەن، سەركەوتن لەوەی خۆپیشاندانەكان لەچوار ناوچە حەسر بكەن، بەڵام سەرنەكەوتن لەوەی ئیرادەی خۆپیشاندەران لێكتر دابڕێنن، بۆیە سەرباری ئەو رەشبگیریەی ئەنجامیاندرا وە هەڵكوتانە سەر بەشێكی ناوخۆیی كچان لەوێ بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆپیشاندانەكانیان لە باڵكۆنەكانیانەوە گرتبوو، هاوڵاتیان سوربوون لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندانەكەیان، بۆیە 27 ی ئازاریش لەوێبوون، بەڵام 27 ی ئازار پارتی پلانی جیاوازتری گرتەبەر پارتی تەواوی ئەو ناوچانەی گرتبوو كە دەچونەوە سەرپاركی شانەدەر كە ئێستا ناونراوە ( مەیدانی ئازادی) لە مەیدانی ئازادی جارێكی تر خوێن رژا لەسەر دەستی پارتی، چەندین كەس برینداركران بە قەمە، دەیان كەس دەستگیركران، ئەم جارە لەناو دەستگیركراوەكان هەموو توێژەكانی گرتەوە، ئەو رۆژە بەڵگەی تر ئاشكرابوون كە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بوون چونكە پێشتر بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ئاساییش نكوڵیان دەكر كە بەڵتەجی و قەمە بەدەستەكان سەربەوان بن، بەڵام كاتێك لەناو خۆپیشاندەران بووم لەكاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەكان بە مۆبایلی خۆم ، لە دیوی خۆپیشاندەرەكانەوە تیشێر زەردێكی سەربە هێزە ئەمنیەكان بە چەپلە هاتە تەنیشتمەوەو پەلاماری مۆبایلەكەمی داو راستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان دیوارە ئەمنیەكەیان بۆ كردەوەو بەرەو لای عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر رۆیشتوو مۆبایلەكەی خستە دەستی ئەوەوە، بۆیە منیش بەرگریم كردو هێرشی پێچەوانەم بۆسەر بەڵتەجیە مۆبایل دزەكەو بەریوەبەری پۆلیسیش برد. مۆبایلەكەم لەدەستی عەبدولخالق تەڵعەت بەزۆر دەرهێناو بەڵام مۆبایل دزەكە جارێكی تر مۆبایلەكەی لەدەستم دەرهێنایەوەو رایكرد دوای بەرەنگاربونەوەیەكی تر بەهاوكاری خۆپیشاندەران مۆبایلەكەم لەدەستی سەندو فڕیمدایە ناو خۆپیشاندەرانەوەو ئەوان پاراستیان. درەو: بۆچی بەو شێوەیە تەركیزیان لەسەر تۆ بوو، وە كەسیان بۆ دیاریكردبووی؟ نیاز عەبدوڵا: بەشێكی ئەمە پەیوەندی بەو هەڕەشانەی ساڵانی رابردوەوە هەیە كە بەبەردەوامی لەسەرمان بووە، خاڵێكی تر ئەوەیە كە ئێمە بەبەردەوامی لەسەر شەقامین و بە رەمزی نارەزایی و تورەیی خەڵك ناسراوین، ئەوان بەردەوام لە چالاكی و جموجوڵەكانمان ترساون، من زانیاری ئەوەم هەبوو كە ئەوان لەیەكەم رۆژەوە لەناو خۆپیشاندەران بەشوێن من گەڕابوون بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك بمبینن دەستدرێژیم بكەنە سەر، ئەوان ئەیانویست رەمزەكان و كەسە دیارەكانی خۆپیشاندەران تێكبشكێنن و سوكایەتیان پێبكەن، بۆیە ئەیانویست ئێمە ئەو ئامرازە بین بەدەستدرێژیكردنە سەرمان خەڵكی تری پێبدرسێنن، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی ئەوە نەبوون كە ئەو ساتە لەبری خۆپیشاندانێكی ئاسایی ئەبێتە راپەڕین لە دژیان، لەدوای ئەو توندوتیژیەی بەڵتەجیەكانی حیزب بەرامبەرمان، ئاراستەی درووشمی خۆپیشاندەران گۆڕان بۆ روخاندنی ئەوان و پشتیوانی لە ئێمە، ئەم هەنگاوەی هێزە ئەمنیەكان نەك هەر خۆپیشاندەرانی نەترساند بەڵكو سورتر و توڕەتری كردن و وای كرد كە خۆپیشاندان بەردەوام بێت لەبری كپكردنی. درەو: هەڕەشەكان تا چی ئاستێك بوون بەرامبەر بە ئێوەو هاوڕیكانت؟ نیاز عەبدوڵا: ئەو رۆژە ئەوان هەوڵی دەستگیركردنیان داین لەناو خۆپیشاندەرانەوەو لەرێگەی بەڵتەجیەكانەوە دەستیان پێكرد كە قەمەو دەمانچەیان پێبوو، بەڵام بەبەرگری خۆم و خۆپیشاندەران پارێزرام، دواتر ئەوان دەیان ویست لەشەودا هەڵبكوتنە سەر ماڵەكەم و دەستگیرم بكەن دووای سوكایەتی و هەڕەشەو تەحەروش و سوكایەتی ناچارم بكەن بەخواستی ئەوان لە شاشەوە دەركەوم و قسە بكەم، بەڵام دوای ئەوەی كە هاورێ رۆژنامەنووس و چالاكوانەكانم فشارو راگەیاندنی پەلەیان گشتگیركرد بۆ رای گشتی و كونسوڵخانەكان و لایەنەكان ئەوان لەو هەنگاوەیان وەستان، بەڵام پلانیان گۆڕی، بۆیە رۆژی دواتر لە رێگەی بەڵتەجیەكانەوە فەرمانیان كردبوو كە لە هەرشوێنێكی شار من ببینن دەستدرێژیم بكەنە سەرو وێنەم بگرن و رادەستی دەزگا ئەمنیەكانم بكەن، بۆیە بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دواتر گەیشتن ئەوان چوبونە ناوخۆپیشاندەران و بە تیمی پێنج كەسی بەدوامدا گەڕابوون چونكە زانیبویان من بەرگری لەخۆم دەكەم و وەڵامی هێرشەكانیان دەدەمەوە. بەهۆی ئەوەی ئامارازەكانی ئەشكەنجەو تاوان و دەستدرێژی لەلای سیستمە حومڕانیە پاشخان تەندراوەكان، بە نەریتی دواكەوتنی كۆمەڵگە رۆڵ دەبینێت، بۆیە ئەوان وەك ئاشكرایە تا هەوڵی دەستگیركردن، تەنانەت رفاندن ، پەنابردنە بەر دروستكردنی تۆمەتی بێبنەما، یان درووستكردنی تۆمەتی ئەخلاكی ، وە ناوزراندنی كەسایەتیمان، جگەلەوە هەڕەشەكردن بە دەستدرێژی سێكسیش بەشێكە لەو هەڕەشانەی رابردوو و ئێستایان، بەڵام من بۆم گرنگە لێرەوە ئەوە رابگەینم، وەك چۆن تێكڕای ئەو هەڕەشانە، زیاتر ئێمەی كردۆتە هەڵۆی چنگ بەگڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم، بەدڵنیاییەوە بەسەر تەواوی ئەو هەڕەشانەدا سەردەكەوین و چۆكدانادەین بۆیان و سەركەوتن بۆ ئێمەیە نەك بۆ ستەمكاران. درەو : خۆپیشاندانەكەی هەولێر جیاواز بوو لە هەمو شارەكانی دیكە، دەوترێت گۆڕانكاری گەورە لە هەولێرەوە دەكرێت ئێوە دەڵێن چی؟ نیاز عەبدوڵا: بەبێ هەولێر و شەقامی هەولێر هیچ گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی لە سیستمی ئابوری ، سیاسی، پەروەردەی، كۆمەڵایەتی درووستنابێت، هەولێر بەم خۆپیشاندانەی كۆتایی هەموو ئەمانەی گۆڕی. یەكەم/ وەهمی هەیمەنەی پارتی تێكشاند دووەم/ موڵكایەتی دەستبەسەراگرتنی پارتی لە هەولێر تێكشكاند سێیەم/ دەوترا هەولێر لەرووی كۆمەڵایەتیەوە داخراوەو ژن بوونی لاوازە لەو شارە، بەڵام ئەم خۆپیشاندانە ژن رابەرایەتی دەكرد، ژن دەنگی دلێربوو، لەهەمو چین و توێژە جیاوازەكان ژن ئامادەیی هەبوو، ژنان پڕ بە گەرویان بانگەوازی ئازادیان دەكرد، ژنان بونە سیمبولی خۆپیشاندانەكانی هەولێر. چوارەم/ مامۆستایانی هەولێر لەگەڵ فەرمانبەرانی تەندروستی دیمەنێكی تریان پیشانی حوكمرانی هەولێر و هاوڵاتیاندا ئەویش ئەوەیە، ئەم چینە تەنیا گوزارشت لەداواكاریە تایبەتیەكانی خۆیان ناكەن لە موچە، بەڵكو هەریەكێكیان بونەتە دەنگێك و داكۆكی لە بناغەی پەروەردەو زانست دەكەن لە هەرێمی كوردستان. درەو: پێتان وایە خۆپشاندانەكانی هەولێر ئەنجامی خۆیان پێكاوە ؟ نیاز عەبدوڵا: ئەگەر خۆپیشاندان لە ناوچەرگەی هەولێر نەبوایە نێچیرڤان بارزانی ناچار نەدەبوو لەگەڵ حكومەتەكەی بڕیار بدات، ئەوەی موچەی لەخوار 400 هەزار دینارەوەیە موچەكەی هیچی لێپاشەكەوت نەكرێت و ئەوانی دیكەش موچەكەیان دوو هێندە زیادكرا، سەرەرای موچە ناچاركران سەرجەم دەستگیركراوان ئازادبكرێن ، لەهەموشی گرنگتر هاوڵاتیان خۆیان و بە ئازایەتی و قوربانیدان دەروازەیان كردەوە كە هەرساتێك بیانەوێت بڕژێنە سەرشەقام و بەبێ ترس خۆپیشاندان بكەن و نارەزایی دەرببڕن.
درۆی نیسان یەكێكە لەو نەریتە كۆنانەی كە ڕیشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر، درۆی نیسان چەندین شێوازی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت لە نێویاندا درۆكردن و ئابڕوبردن و گاڵتە و گەپ و بڵاوكردنەوەی نوكتە و خەڵەتاندنی كەسی بەرامبەر. ئەوروپییەكان لە یەكەم ڕۆژی مانگی چوار (نیسان)ی هەموو ساڵێك ئاهەنگی درۆی نیسان یاخود ڕۆژی درۆ دەگێڕن، لە ڕێی بڵاوكردنەوەی درۆ و نوكتەكردنەوە و قوربانییەكانی ئەو ڕۆژەش بە گێلەكانی درۆی نیسان ناودەبەن، ئامرازەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤارەكانیش لەڕێی بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو و چیرۆك و ڕاپۆرتی بێبەنەماوە بەشداریدەكەن لەم بۆنەیەدا. " ئەوروپییەكان لە یەكەم ڕۆژی مانگی چوار (نیسان)ی هەموو ساڵێك ئاهەنگی درۆی نیسان یاخود ڕۆژی درۆ دەگێڕن، لە ڕێی بڵاوكردنەوەی درۆ و نوكتەكردنەوە قوربانییەكانی ئەو ڕۆژەش بە گێلەكانی درۆی نیسان ناودەبەن " لەگەڵ ئەوەی درۆی نیسان وەك یەكێك لە بۆنە میللیەكان لە سەدەی 19وە جەماوەری خۆی هەیە و پەرەی پێدەدرێت، بەڵام تائێستا نەبوەتە ئاهەنگێكی فەرمی لە هیچ وڵاتێكی جیهاندا و تائێستا لەچوارچێوەی گاڵتە و گەپدا ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەی هەندێكجار بەئازاریش بووە. شاعیری بەریتانی جیفری چوسەر كە لە سەدەی 14دا ژیاوە، نوسەری كۆمەڵێك چیرۆك و هۆنراوەیە بەناوی ( چیرۆكەكانی كانتەربری) بەیەكەم كەس دادەنرێت كە ڕۆژی یەكی مانگی نیسان و درۆی پێكەوە گرێداوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ دێرێنی درۆی نیسان. " شاعیری بەریتانی جیفری چوسەر كە لە سەدەی 14دا ژیاوە، نوسەری كۆمەڵێك چیرۆك و هۆنراوەیە بەناوی ( چیرۆكەكانی كانتەربری) بەیەكەم كەس دادەنرێت كە ڕۆژی یەكی مانگی نیسان و درۆی پێكەوە گرێداوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ دێرێنی درۆی نیسان" بە شێوەیەكی گشتی دیاردەی تەرخانكردنی ڕۆژێك بۆ گاڵتە و گەپ و درۆ و نوكتەكردن، بە یەكێك لە دیاردە بەربڵاوەكان دادەنرێت لە ناو زۆرێك لە گەلاندا، ئەمەش تەنها پەیوەست نیە بەڕۆژی یەكی نیسان بەڵام درۆی یەكی نیسان بەدیاریكراوی لەو كاتەدا بڵاودەكرێتەوە. هەندێكی تر دەڵێن، نەریتی درۆی نیسان سەرچاوەكەی ڕۆژژمێری كۆنی ڕۆمانەكانە كە بە بۆنەی سەری ساڵ و سەرەتای وەرزەوە كاتێك گۆڕانكارییەكان سەرەو ژوور دەبون و بەتایبەت لە بەهاردا كە كەشوهەوا گۆڕانكاری بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و هەندێك پێیانوایە درۆی نیسان لەم گۆڕانكارییەوە سەریهەڵداوە. بەریتانییەكان بەدیارترین ئەو گەلانە دادەنرێن كە پەیوەستن بە درۆی نیسانەوە، لە دیارترین ئەو درۆیانەشی كە تائێستا لەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە، ناردنی سەدان نامەی بانگهێشتكردن بووە بۆ هاوڵاتیانی شاری لەندەن بۆ ئامادەبون لە ئاهەنگی ساڵانەی شتنی شێری سپی، بەڵام دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی زۆر لە شوێنی دیاریكراوی بۆنەكە ئامادەبون دواتر زانیوانە كە بانگهێشتەكە درۆی نیسان بووە. لە ئێرلەنداش ناردنی "پەیامێكی گرنگ" بوەتە نەریت و دەدرێت بە كەسێكی دیاریكراو و داوای لێدەكرێت كە بیگەیەنێت بە كەسێكی تر، كاتێك كەسی سێیەم نامەكە دەكاتەوە ئەم دەستەواژەیە نوسراوە"بینێرە بۆ گەمژیەكی تر". " لە ئێرلەندا ناردنی "پەیامێكی گرنگ" بوەتە نەریت و دەدرێت بە كەسێكی دیاریكراو و داوای لێدەكرێت كە بیگەیەنێت بە كەسێكی تر، كاتێك كەسی سێیەم نامەكە دەكاتەوە ئەم دەستەواژەیە نوسراوە"بینێرە بۆ گەمژیەكی تر" هەر لەچوارچێوەی ئەو درۆیانەی خراونەتە پاڵ درۆی نیسان، یەكێك لە بەشدارانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا نوسیویەتی ، دیارترین درۆكانی نیسان لە ساڵی 1746 كراوە لە ڕێی ڕۆژنامەیەكی بەریتانیەوە كە بانگەشەی ڕێكخستنی گەورەترین نمایشی كردوە بۆ گوێدرێژ، كاتێك خەڵكێكی زۆر كۆبوەتەوە جگە لەخۆیان شتێكی تریان نەبینیوە. ئاژانسی "ئەسۆشیەیتید پرێس" لە ساڵی 1983دا، ڕاپۆرتێكی لەبارەی درۆی نیسان بڵاوكردەوە، كە جۆزێف بوسكن مامۆستای مێژوو لە زانكۆی بۆستن ئامادەیكردبوو، زۆرینەی ڕاگەیاندنەكانی جیهان بڵاویانكردەوە. بیرۆكەكە دەڵێت، ئەم نەریتە لە سەرەتای سەدەی چواری زاینی و لەسەردەمی قوستەنتین ئیمپراتۆری ڕۆمانییەوە سەرچاوەی گرتوە، چیرۆكەشەش بەمشێوەیەیە، كەسێك بەناوی (كوغل) لە كۆشكی ئیمپراتۆر ڕۆڵی بوكەڵەی بینیوە و لەبەردەمی ئیمپراتۆردا وتویەتی بوكەڵەكان (موهەریج) دەتوانن لە ئیمپراتۆر باشتر حوكمڕانی بكەن و ئیمپراتۆری ڕۆمانیش بۆ گاڵتەجاری ئەو بوكەڵەیەی لە ڕۆژی یەكی نیساندا بۆ ڕۆژێك كردووە بە ئیمپراتۆر و (كوغل)یش، بڕیاریداوە ئەو ڕۆژە سەرانسەری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پڕبكات لە گاڵتە و گەپ و ئیمپراتۆر بەم بیرۆكەیە سەرسام بووە و لەوە وە بڕیاریداوە بیكاتە نەریتێكی ساڵانە. دوای ماوەیەك لە بڵاوكردنەوەی چیرۆكەكە، ئاژانسی" ئەسۆشیەیتید پرێس" بۆی دەركەوت كە خۆشی بوەتە قوربانی درۆی نیسان و مامۆستاكەی زانكۆی بۆستن چیرۆكەكەی هەڵبەستوە. ئامادەکردنی: درەو
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی ئازاری 2018ی راگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری رابردوودا 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوەكردووە و كۆی داهاتەكەشی شەش ملیار و 418 ملیۆن بووە. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كۆمپانیا " سۆمۆ" لە مانگی ئازاردا 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە و داهاتەكەشی( 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هەزار دۆلار بووە. (داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئازار 6 ملیار و 418 ملیۆن دۆلارە، بەڵام داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات 5 ملیار و 769 ملیۆن دۆلاربووە واتا داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان مانگی دوو و مانگی سێ ( 649 ملیۆن دۆلار ) زیادی كردووە. بەوتەی جیهاد بە تێكڕا رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت لەو مانگەدا گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 453 هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێك بە 59.9 دۆلار فرۆشراوە. جیهاد ئاشكراشیكرد كۆی ئەو بڕە نەوتە لە بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردەی دەرەوە كراوە و هیچ بڕە نەوتێكی كێڵگەكانی كەركوكیش تۆمارنەكراوە. بیرهێنانەوە/ داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات 5 ملیار و 769 ملیۆن دۆلارە. وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستی فرۆش و داهاتی نەوتی راگەیاندو كە لەمانگی شوباتدا ( 28 رۆژ ) بڕی ( 95 ملیۆن و 940 هەزارو 404 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی ( 5 ملیار و 769 ملیۆن و 532 هەزار) دۆلار بووە، كە نرخی بەرمیلێك نەوت ( 60.1) دۆلار بووە، واتا رۆژانە بڕی ( 3 ملیۆن و 426 ) بەرمیلی رەوانەكردووە، بەبێ كەركوك و هەرێمی كوردستان. https://oil.gov.iq/index.php?name=News&file=article&sid=1911
توركیا والی و قایمقام بۆ كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دادەنێت و دەیبەستێتەوە بە شاری ئەنتاكیای توركیاوە. دوای داگیركردنی عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە كۆنگرەی بەنا " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین" بەسترا وتەبێژی ئەو كۆنگرەیەش دەڵێت ئەنجومەنێك لە هەموو پێكهاتەكان بۆ بەڕێوەبردنی عەفرین دەستنیشانكراوەو توركیاش والییەك بۆ عەفرین دادەنێت و قایمقامێكیش رەوانەی شارەكە دەكات. ماڵپەڕی " DW " ئەڵمانی بڵاویكردەوە حەسەن شندی وتەبێژ بەناوی " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین" رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، وتی " ئیتر لەمەولا عەفرین سەر بە شاری هاتای " ئەنتاكیا"ی توركیا دەبێت". شندی وتیشی " لیستی ناوی ئەندامە هەڵبژێدراوەكانی ئەنجومەنەكەیان رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كردووە و لەماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژدا كارەكان زیاتر رووندەبنەوە و پاشان ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە دەچنە عەفرین و توركیشا والییەك بۆ شارەكە دادەنێت، بەڵام نازانین كێیە ، بەڵام لە لایەن توركیاوە دادەنرێت و پاشان قایمقامێكیش رەوانەی عەفرین دەكرێت." وتەبێژی بەناو " كۆنگرەی رزگاركردنی عەفرین ئاماژیبەوەشداوە كە هێزێكی پۆلیس بۆ شاری عەفرین پێكهێنراوە كە لە 450 پۆلیس پێكدێت.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشدەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و رایگەیاند " سوپای ئیسرائیل بە ئەخلاقترین سوپایە لە جیهاندا و ئامۆژگاری لە كەسانێكەوە وەرناگرن كە چەندین ساڵە بێ جیاكاری هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردوماندەكەن." ئەمە هێرشەی نەتانیاهۆ دوای ئەوەهات كە سەرۆكی توركیا هێرشی ئەمدواییەی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە ئیدانەكرد. نەتەنیاهۆ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەتوانجەوە نوسیوێتی" ئەوە ئەو رێگایەیە كە ئەنكەرە هەڵیبژاردووە بۆ یادكردنەوەی رۆژی یەكی نیسان". كە بە رۆژی جیهانی درۆ ناسراوە لە جیهاندا. لە رابردووشدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەردۆغانی بەوە وەسفكردبوو كە " پیاوێكە گوندنیشنە كوردەكان تۆپباران دەكات". رۆژی شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیسرائیلی بەوە تۆمەتباركرد كە هێرشی نامرۆیی دەكات و وتیشی رۆژێك دێت ئیسرائیل سزای ئەو ستەمە وەردەگرێت كە لە فەلەستینییەكانی دەكات.
خۆپیشاندانەكان لەكوێدا دەوەستن ؟ راپۆرتی/ محەمەد رەئوف خۆپیشاندانەكان تا ئێستا بەردەوامن، ئەمجارە خۆپیشاندەران توندتر و توڕەتر و جەریئانەتر و نیگەرانتر لەسەر شەقامن، دروشمەكانیان تەنها لە موچەدا نەوەستاوە، بەڵكو داوای رۆیشتن و كۆتایی هێنانی بەرپرسانی هەرێم دەكەن، كە بە دز و شەریكی دز ناویان دەبەن، ئەگەرچی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چوارشەممەی رابردوو دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچەی راگەیاند، بەڵام ئەم دەستكاریكردنە دڵی گەرمی موچەخۆرانی ساردنەكردەوە، چونكە ئەوان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سیستمی پاشەكەوتی موچەیان بەسەریان بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت ئەو چارەكە موچەیەشی لە كاتی خۆیدا پێدابیننەكراوە، بۆیە بەشێك لە هۆكاری بەردەوامی خۆپیشاندانەكان نەبونی متمانەیە، متمانە بە بەڵێنەكانی حكومەت، ئەوان دەزانن ئێستا كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانە بۆیە سوربونی خۆیان لەسەر داواكاریەكانیان دوپاتدەكەنەوە. ئێستای خۆپیشاندانەكان لەبەردەم دوو ئەگەردان، درێژەدان بە خۆپیاشندانەكان یاخود كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان، لە هەردوو حاڵەتەكەدا لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت و كاریگەری خۆی جێدەهێڵیت. ئەگەر خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن: لە ئەگەری بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا، وەك خۆپیشاندەران ئاماژەی بۆ دەكەن سوورن لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندانەكان تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێدەكرێت: - لەئەگەری بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا، بەهۆی نزیکبوونەوە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا حكومەتی هەرێم ناچارە مل بدات و بەو پێیەش فشار لەسەر خۆی و سازشی زیاتر بۆ بەغداد دەكات تا موچە بنێرێت. - یاخود پارتی و یەكێتی بە رێكەوتن و هێز كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان دەهێنن، هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، كە ئەمەیان هەرچەندە باس لە فشاری پارتی دەكرێت لەسەر یەكێتی بۆ كپكردنی خۆپیشاندانەكان بەتایبەتیش لە دەڤەری سلێمانی، بەڵام ناكۆكیەكانی ناوخۆی یەكێتی و ترسی یەكێتی لە هەڵبژاردن، ئەستەمە یەكێتی بچێتە ژێر باری ئەو رێگەیە بۆیە ئەم ئەگەرەیان لاوازە، لایەنەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتیش ئەگەرچی بەردەوام لەناو خۆپیشاندانەكاندان و پشتیوانی بۆ دەردەبڕن، بەڵام چاودێران دەڵێن كە بارودۆخە بەجۆرێك ئیحراجی بۆ درووستکردون كە ناتوانن پشتی تێبكەن ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەزانن پشتیوانی نەكردنیان زیانیان بەردەكەوێت لە هەڵبژاردنەكاندا، لەلایەكی تریش ئەوان ئەجێندای رونیان نەبووە بۆ خۆپیشاندانەكان لەبری پێشڕەوی خۆپیشاندەران ئەمان كەوتونەتە دوای خۆپیشاندەران، بۆیە ئەجێندایەكی رونیان نیە، هەروەك نوسەر و روناكبیر ئاراس فەتاح لە نوسینێكدا بەناوی ( كاتی چیە) دەنوسێت:( سەردان و بەسەركردنەوەی خۆپیشاندەران هیچ بەھایەكی سیاسیی و واقیعیی نییە گەر تەنها قەرزێكی ئەخلاقیی و خۆنماییشكردنێكی ڕەمزیی ئەم سەرۆك و ئەو ئەندام پەرلەمان و فڵان كاندیدی داهاتووی هەڵبژاردنەكان بێت، بەڵكو دەبێت وێنەكە گەورەتر ببینرێت و بیری عەقلانیی لە دروستكردنی دەرچەیەكی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی بۆ ئەم ھەرێمە بكرێتەوە. خێوەتی خۆپیشاندەران خێوەتی پرسەی كۆمەڵایەتیی نییە، بەڵكو دەبێت بكرێت بە خێوەتێكی سیاسیی فاتیحەخوێندن بۆ ئەم دەسەڵاتە. كوردستانی دوای ریفراندۆم پێویستی بەوە نییە مەینەتی خەڵك بكرێت بە كەرەسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن و وەھم و خەونی عەوامفەریبیی ئەوەیان لادروستبكەن گەر دەنگ بە فڵان ھێز بدەن، ئیتر ئەوان لە ھەموو زوڵمێك ڕزگاریان دەبێت. بەڵكو دەبێت بە قووڵیی و بەرپرسانە بیر لە پەیوەندیی كۆمەڵگای ئێمە بە دەسەڵاتی خۆی و بە بەغداوە بكرێتەوە و پێكڕا ڕێگە لەوەبگرن كە چیدی ئاساییشی كۆمەڵایەتیی و نیشتیمانییمان لەوە زیاتر وێراننەكرێت كە ئەم دوو حیزبە لەماوەی ئەم نیوسەدەیەدا بەسەر هەرێمدا ھێناویانە. - یان ئەوەتا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بێدەنگی لەسەر خۆپیشاندانەكان دەردەبڕن و خۆپیشاندەران بەویستی خۆیان كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان دەهێنن، وەك ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەناچاری مامۆستایان كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكان هێنا، بەڵام ئەم ئەگەرەیان لاوازە چونكە ئەم جارەیان تەواوی شار و شارۆچكەكان هاتونەتە شەقام، بۆیە ئەگەری ملدانی حكومەت بۆ خۆپیشاندەران ئەگەرێكی بەهێزە. لە ئەگەری كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەكاندا: ئەگەر خۆپیشاندەران كۆتایی بە نارەزایی و خۆپیشاندانەكانیان بهێنن ئەوا، خۆپیشاندەران دەستكەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە كە خۆی دەبینێتەوە لە: - سەرەڕای ئەوەی ترسی و گومان هەیە كە ئەم دەستكاریە بۆ كپكردنەوەی توڕەیی شەقام بێت، بەڵام رێژەی پاشەكەوتیان بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزاندووەو ئەوانەی موچەكەیان كەمە پاشەكەوتیان لەسەر هەڵگیراو ئەوانەشی لە سەرو ملیۆنێكەوەیە رێژەیەكی كەم لە موچەكەیان دەبڕدرێت، واتا خۆپیشاندەران حكومەتیان ناچاركرد بەشێكی زۆری موچەیان بۆ بگەڕێنێتەوە كە موچەی ئێستایان بۆ دوو هێندە زیادكرد، واتا موچەخۆرێك ئەگەر موچەكەی لەسەرو ملیۆنێك دینارەوە بوبێت و بە پاشەكەوت كرابێتە 400 هەزار دینار، ئەوا ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 800 هەزار دینار. - خۆپیشاندانی ئەمجارە جیاواز لە رابردوو ئاماژەیەكی گرنگیدا بە دەسەڵاتداران بەتایبەتیش دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی كە خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزیان كۆنترۆڵكردووەو هەركات بیانەوێت كش مەلیكی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە دەكەن و هاوكات قەڵای زەردیشیان بە بوێری وئازایەتی و جورئەتەوە لەقاندووەو هەركات بیانەوێت قەڵای باستیلی پارتی وەك یەكێتی كۆنترۆڵ بكەن. - خۆپیشاندەران لە دەڤەری هەولێر و دهۆك ئەگەرچی روبەرووی گرتن و لێدان و رێگری زۆر بونەوە، بەڵام دەسەڵاتی پارتیان ناچاركرد خۆی لەگەڵ خۆپیشانداندا رابهێنێت و تەشقی دەسەڵاتی شەقوەشێن و ئەمنی پارتیان لەو دەڤەرە تێكشكاند،بەواتایەكی تر ئاماژەكانی خۆپیشاندانی ئەمجارە لەدەڤەری زەرد دەستكەوتە گەورەكەی لە داهاتوودا دەچنرێتەوە. سەرەرای هەمو ئەو دەستكەوتانەی كە خۆپیشاندەران بەدەستیانهێناو ملیان بە حكومەت كەچكرد كە دەستكاری پاشەكەوتی موچە بكات، بەڵام گرنتی نیە كە حكومەت پەیوەست دەبێت بەو گۆڕانكاریانەو بڕیارەكانی جێبەجێ دەكات و كاتی نیە. ............................................................................... بیرهێنانەوە.... وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئەوان مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دەدەن و پشت بەو سەرچاوانەی داهات دەبەستن ئەوانیش : یەكەم/ مانگانە 375 ملیار دینار لەداهاتی نەوتی وەزارەتی سامانە سەروشتیەكان دووەم/ مانگانە 317 ملیار دیناری بەغداد سێیەم/ مانگانە 25 ملیار دیناری ئەمریكیەكان بۆ پێشمەرگە كە بەپێی وتەی وەزیری دارایی مانگانە داهاتەكەیان دەكاتە ( 720 ملیار دینار)، بەڵام هەموو ئەو سەرچاوەی داهاتانەی كە دەستیان دەكەوێت، جێگیر نیەو گرنتی بەردەوامی نیە، بەو پێیەی : یەكەم/ ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بۆیان دێت كە ( 317 ملیار دینار)ە گرنتی بەردەوامی نیە، بەپێی وتەی عەلی حەمە ساڵح جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان، ناردنی پارە لە بەغداوە كاتیە تاوەكو بڵاوكردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە لە ڕۆژنامەی وەقائع و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، چونكە بەپێی یاسای بودجەی عێراق، هەرێمی كوردستان دەبێت ڕۆژانە( ٢٥٠ هەزار )بەرمیل نەوت بداتە بەغدا، نەك هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت و بەغداش پارە بدات، پێشی وایە ئەم كارەی حەیدەر عەبادی لەپێناو ئەوەدایە پشتیوانی كورد بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بكرێتەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەركاتیش كرایەوە سەرۆك وەزیران، یاسای بودجە جێبەجێدەكات. دووەم/ مانگانە بڕی ( 375 ملیار ) دینار لە داهاتی نەوت دەست دەكەوێت، چونكە لە ئێستا حكومەتی هەرێم رۆژانە نزیكەی ( 370 هەزار بەرمیل ) نەوت بەرهەمدەهێت و نزیكەی ( 335 هەزار ) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئەوەی دیكەی بۆ ناوخۆیە، كە بەپێی راپۆرتی ( سۆمۆ) هەرێمی كوردستان لە مانگی سێدا ( مارس ) رۆژانە ( 344 هەزار ) بەرمیل نەوتی رەوانەكردووە. بەڵام ئەم پارەیە گرنتی نیە لەبەر ئەوەی:. ا- هەركات یاسای بودجە لە بەغداد جێبەجێبكرێت پێویستە هەرێم رۆژانە ( 250 هەزار ) بەرمیل نەوت بداتە بەغداد، ئینجا بەغداد پارە دەنێرێت. ب- زۆرجار فرۆشتنی نەوت هەرێم كێشەی تێ دەكەوێت لە ( رەوانەكردن ، فرۆشتن، هێنانەوەی داهاتەكەی، كێشەی كۆمپانیاكانی نەوت ). بۆیە پارەی نەوتەكەی هەرێمیش كە مانگانە ( 375 ملیار) دینارە گرنتی نیە لە كاتی خۆیدا مانگانە بگاتە دوەستی وەزارەتی دارایی و ئەویش دابەشی بكات. سێیەم/ ئەو پارەیەی ئەمریكیەكان بۆ پێشمەرگە كە بڕەكەی ( 25 ملیار دینار)ە كۆمەڵێك مەرج و پێوەری توندیان دیاری كردووە لەبەرامبەر پێدانیان بە پێشمەرگە ئەویش پشتی پێنابەسترێت. چوارەم/ داهاتی ناوخۆ كە بڕكەی مانگانە ( 120 ملیار دینار)ە كەم و زیاد دەكات و ئەگەر یاسای بودجەی عێراق جێبەجێبكرێت ئەبێت ئەو داهاتانە بەتایبەتیش گومرگ و خاڵە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكان بگەڕێنەوە بەغداد، كەواتا ئەو داهاتەش گرنتی نیە. http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=175
بەپێی ئامارەكانی سایتی ( تانكەر تراكەرز) بڵاویكردوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاردا ( 1/3/2018 تا 1/4/2018 ) رۆژانە بڕی (324 هەزار 496 ) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە رەوانەكردووە، بەو پێیەش كۆی گشتی دەكاتە( 10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 )بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا. ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا ( 69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە ( 10 دۆلار) كەمتر دەفرۆشرێت،بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی مانگی ئازاری هەرێم كە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 ) بەرمیل بووە دەكاتە ( 600ملیۆن دۆلار ) دۆلار كە دەكاتە ( 718 ملیار دینار )ی عێراقی، خۆ ئەگەر لەو داهاتە ( 200 ملیار) دیناریشی بۆ خەرجی بڕوات ئەوا ( 518 ملیار دینار ) دەمێنێتەوە لەگەڵ ( 317 ملیار دیناری) بەغدا و ( 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ( 25 ملیار دیناری) ئەمریكا دەكاتە ( 980 ملیار دینار) كە كۆی موچەی موچەخۆران بە موچەی تەواوەتیەوە ( 897 ملیار دینار)ە بەو پێیەش حكومەت دەتوانێت تەواوی موچەش بدات و مانگانەش بڕی ( 83 ملیار دینار)ی بۆ دەمێنێتەوە.