(درەو میدیا): لە كۆی (329) كورسی لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق (232) كورسییان ئەو پەرلەمانتارانە لەسەریان دادەنیشن كە روخساری نوێن و پێشتر ئەندامی پەرلەمان نەبوون. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار، ئەو كاندیدانەی كە دەرچوون بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە رێژەی زیاتر لە (70.5%)ی كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمان پێكدەهێنێت. پێكهاتەی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان روخساری كۆن و نوێ‌دا بەمشێوەیە دابەشبووە: • 70.5% پەرلەمانتارانی خولی نوێ یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە. • 29.5%ی پەرلەمانتارانی نوێ پارێزگاری‌یان لە كورسییەكانیان لەناو پەرلەمان كردووە. ئەم لایەنانە بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەتەواوەتی روخساری نوێیان رەوانەی پەرلەمان كردووە: • سائرون • پارتی دیموكراتی كوردستان • هاوپەیمانی مەدەنی دیموكراتی • كورسی كەمینەكان بە تەنیا لە بەغدادی پایتەخت (44) كاندید دەرچوون كە روخساری نوێن و یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە.
" داهاتی ناوخۆ مانگانه 110 بۆ 130 ملیار دینارە‌و داهاتی نەوت مانگانه گۆرانكاری بەسەردا دێت وهەرێمی كوردستان رۆژانه 300 بۆ 320 هەزار بەرمیلی نەوت هەناردە دەكات ومانگانه 378 ملیار دینار دێتە وەزارتی داراییەوە، لە سەدا 35ی داهاتی نەوت بۆ پێشینەكانی شایستە داراییەكانی كۆمپانیایی نەوت، پێشینەی قەرزی تاریفەی خەرجی و گواستنەوە وهەناردەكردنی نەوت لە توركیا و پێشینەی گەڕانەوەی پارەی كاشی قەرزی توركیایە و لە سەدا 65 بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەكرێت، لە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ ونەوت دوای دەرچوونی خەرجییەكان ولەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی مانگانە لە حكومەتی فیدرالی بۆ هەرێم دێت، نزیكەی لە سەدا 83 بۆ پێدانی مووچە تەرخان دەكرێت، لە سەدا پێنج بۆ خەرجی پێشینەكانی دامودەزگاكان ولە سەدا هەشت بۆ خەرجی كەلوپەلی خزمەتگوزاری (دەرمان و پزیشكی، كرێی كارەبا، خواردن، چاككردنەوە، شاندن، چاپكردن، خەرجی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و خاوێنكردنەوە) و لە سەدا چواریش بۆ بواری وەبەرهێنان تەرخان دەكرێت" ئەم زانیاریانە رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خستویەتی روو لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان . دەقی چاوپێكەوتنەكەی وەزیری دارایی و ئابوری رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی وئابووری له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى چاكسازى، كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه، وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كى زۆرى به‌فیرۆچوو وده‌ستكاریكردن له سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه كه له به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران ده‌بێت. له‌به‌ر مادده‌ى سێیه‌م كه تایبه‌ته به مووچه وخانه‌نیشنى پله باڵاكان پرۆژه یاساكه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان. وه‌زیری دارایی وئابووری گوتی، "ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان به پێى یاساى ژماره 9 ساڵى 2014 بۆ په‌رله‌مان نارد به جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خزمه‌تى وه‌زیفیان له پانزه ساڵ كه‌متر بێت و ته‌مه‌نیان له په‌نجا ساڵ كه‌متر بێت خانه‌نیشن نه‌كرێن. ئه‌و مادده‌یه دادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر باشى تێدابوو. ئێستاش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌سند و كارى پێ بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاد له مووچه‌یه‌كیان هه‌یه كه به پێێ یاسا رێك نه‌خراون، رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت." هه‌روه‌ها گوتی، "له ناو پڕۆژه یاساى چاكسازى باس له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین وئمتیازاته‌كانى دیكه كراوه. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكى بانكى بۆ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و ئیلتزاماته ماددیه‌ى هه‌یه بۆى ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كه كه ده‌كرێت بۆ زۆر بواری دیكه‌ش به كار بهێنرێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌ت و مووچه‌خۆران." له‌باره‌ی بڕیاری راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران وچۆنییه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه به‌ر ئه‌و رێنماییه كه‌وتوون، رێباز حه‌ملان گوتی "پاڵپشت به بڕیارى ئەنجومه‌نى وه‌زیران ژماره 56 له 21/12/2015، له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئه‌حكامى بڕگه (1/أ) له مادده‌ى (19) له یاسایى راژه‌ى شارستانى ژماره (24) ساڵى 1960 هه‌مواركراو بڕیار دراوه كه هیچ پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانى پله وه‌زیفییه گشتیه‌كان له هه‌رێم تا په‌سندكردنى بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام نه‌درێت. له هه‌ر كاتێك كه حكومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى په‌سندكراوى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌بوو، پله به‌رزكردنه‌وه ئاسایى ده‌بێته‌وه وله‌باره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌شی ئه‌وكات له چوارچێوه‌ى یاسای كارپێكراوه‌كان بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت." رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی دەربارەی رێكه‌وتنی ئێستای حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به ناردنی مانگانه بڕێك پاره بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌خۆران، وه‌زیری دارایی و ئابووری گوتی، "ئەم رێکەوتنە ده‌رئه‌نجامی ده‌ورى گرنگى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وسه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو وله به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دایه." وه‌زیری دارایی به ئاماژه‌پێدان به‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری مووچه بۆ كه‌رتی ئه‌منی وسه‌ربازی ده‌چێت گوتی له سه‌دا 70ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر دوو كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه. لێبرینه‌كان (پاشه‌كه‌وت) له هه‌ردوو كه‌رت به شێوه‌یه‌كی جیاوازن. وه‌زیری دارایی وئابووری گوتی، پاش ئه‌وه‌ی مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان وزیندانیانى سیاسى ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ى سیادى عێراق، نزیكه‌ی 38 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه. داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و دابەشکردنی له باره‌ی داهاتی ناوخۆ و نه‌وت، رێباز حه‌ملان گوتی داهاتى ناوخۆ مانگانه 110 بۆ 130 ملیار دیناره، كه كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم وده‌روازه سنوورییه‌كانی داخراو كاریگه‌رى زۆرى له سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی هه‌یه. وتیشی داهاتی نه‌وت مانگانه گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت وهه‌رێمی كوردستان رۆژانه 300 بۆ 320 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات ومانگانه 378 ملیار دینار دێته وه‌زارتی داراییه‌وه. هەروەها ده‌رباره‌ی سندووقی داهاتی نه‌وت، وه‌زیری دارایی گوتی کە له په‌رله‌مانی كوردستان یاساى تایبه‌تى بۆ ده‌رچووه و ماوه‌ته‌وه حكومه‌تى هه‌رێم په‌یڕه‌وێكى بۆ دابنێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. وه‌زیری دارایی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی داهات بۆ بواره جیاوازه‌كانی مووچه، وه‌به‌رهێنان، خه‌رجى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت وقه‌رزه‌كانی، گوتی له سه‌دا 35ی داهاتی نەوت بۆ پێشینەكانی شایستە داراییەكانی كۆمپانیایی نەوت، پێشینەی قەرزی تاریفەی خەرجی و گواستنەوە وهەناردەكردنی نەوت لە توركیا و پێشینەی گەڕانەوەی پارەی كاشی قەرزی توركیایه و له سه‌دا 65 بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت. لە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ ونەوت دوای ده‌رچوونی خەرجییه‌كان وله‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پارەیه‌ی مانگانە له حكومەتی فیدرالی بۆ هه‌رێم دێت، نزیكەی له سه‌دا 83 بۆ پێدانی مووچە ته‌رخان ده‌كرێت. له سه‌دا پێنج بۆ خه‌رجی پێشینه‌كانی داموده‌زگاكان وله سه‌دا هه‌شت بۆ خه‌رجی كه‌لوپه‌لی خزمه‌تگوزاری (دەرمان و پزیشكی، كرێی كارەبا، خواردن، چاككردنەوە، شاندن، چاپكردن، خەرجی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و خاوێنكردنەوە) و له سه‌دا چواریش بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كرێت. شه‌فافییه‌ت له داهات وه‌زیری دارایی وئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داهاتی حكومه‌ت له دوو جه‌مسه‌ره‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت، "یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئاستى نه‌وته كه كۆمپانیاى دیلۆیت پێداچوونه‌وه‌و ورودبینى به سه‌رجه‌م كه‌رتی نه‌وت ده‌كات له هێنانه‌وه وسه‌رفكردنى پاره‌كه. بۆ داهات وخه‌رجییه‌كانی ساڵى 2017 زۆربه‌ى كاره‌كانی ته‌واو بووه و وردبینى له داهات و خه‌رجییه‌كانی ساڵى 2018 وساڵانى رابردووش ده‌كات. جه‌مسه‌رى دووه‌میش له وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورییه. كۆمپانیاى ئینڤێنتس پێداچوونه‌وه به خه‌رجى وداهاته نانه‌وتییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. وردبینى له‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن داهات زیاتر بكرێت به مه‌رجێك كه كاریگه‌رى به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار وچینى خواره‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه سیسته‌مێكى داتا به‌یس دروست ده‌كات و سه‌رجه‌م داهات وخه‌رجییه‌كان تێدا روون ده‌كرێته‌وه." گوتیشی، گومرگه‌كان "به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن و ئێستا كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كه‌ین وهه‌ر خه‌رجییه‌ك ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت ناهێڵین و بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره فیرودانێك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ودیوانى چاودێرى دارایى له‌گه‌ڵمانن وتا ئێستا به پشتیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاره‌یه‌كی زۆریشمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه." باج له باره‌ی سه‌پاندنى باج به سه‌ر داهاتى تاكه كه‌س وكۆمپانیاكان، ئاماژه‌ی به‌وه دا کە له هه‌رێمی كوردستان باج له‌سه‌ر داهاتی تاكه‌كه‌س وكۆمپانیاكان به پێی یاسای ژماره ٢٠ی ساڵی ٢٠١١ هه‌مواركراوی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كراوه، به جۆرێك هه‌ر كارمه‌ندێك له كه‌رتی حكومی یان تایبه‌ت كاربكات ومووچه‌كه‌ی له ملیۆنێك دینار زیاتر بێت پێویسته به رێژه‌ی له سه‌دا پێنج باج بدات، به‌ڵام تا ئێستا كارى پێنه‌كراوه و رێژه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم له به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر كه‌متره، به جۆرێك له حكومه‌تى فیدراڵ ئه‌گه‌ر مووچه‌خۆرێك مووچه‌كه‌ى له 210 هه‌زار دینار به‌سه‌ره‌وه بێت، ئه‌وا له سه‌دا پێنج باج ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به باجی كۆمپانیاكانیش، گوتی له سه‌دا 15 قازانجی كۆمپانیاكان باجی ده‌خرێته سه‌ر كه به پێی یاسای ١١٣ ساڵی ١٩٨٢ هاوشێوه‌ی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بانك سه‌بارت به چاکسازی دارایی وبانكی وئاسته‌نگ وده‌ستكه‌وته‌كانی گوتی، 88 بانكی گشتی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان، پێشخستن و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی ناوخۆیی وده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكه‌وتووین. وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی لاوازی سیسته‌می بانكی له هه‌رێمی كوردستان وهه‌وڵه‌كانی بۆ گێڕانی رۆڵی خۆی له مامه‌ڵه داراییه‌كان ونه‌هێشتنى پاره‌ى كاش له بازاڕ وگه‌ڕانه‌وه‌ى پاره بۆ بانك ئاماژه‌ی به‌وه دا له وڵاتانی پێشکەوتوودا له سه‌دا 80 مامه‌ڵه به سیسته‌مى بانكییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له عێراق وهه‌رێمى كوردستان له سه‌دا 100 به پاره‌ى كاش مامه‌ڵه ده‌كرێت وبه هۆیه‌وه به به‌رده‌وامی كێشه‌ی نه‌بوونی نه‌ختینه وخۆ دزینه‌وه له باج دروست ده‌بێت. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به كارت بێت ئه‌وا حكومه‌ت ده‌زانێت داهاتى فرۆشیاره‌كان چه‌نده و ده‌توانێت سیستمى باج رێك بخات وكۆنتڕۆڵی باجى كۆمپانیاكان بكرێت. ئێستا هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ رێكخستنی ئه‌م بواره‌یه له رێگه‌ى سیسته‌مى كارته‌وه بێت. بایۆمه‌تری رێباز حه‌ملان رۆڵی بایۆمه‌تری بۆ پێدانى مووچه به كارتى ئه‌لكترۆنى وبه‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى دارایى وبانكى گرنگ ده‌نرخێنێت كه به هۆیه‌وه "به‌شێكى زۆری له‌و كه‌موكوڕییه شاراوانه‌ى هه‌بوون ئاشكرا كراون. بۆنمونه دوو مووچه‌یى ویا ناوى وه‌همى ئاشكرا كراوه، حكومه‌تى هه‌رێم به بوونی سیسته‌می بایۆمه‌ترییه‌وه، زانیارى ورد له‌سه‌ر مووچه‌خۆر وخانه‌نشینان هه‌یه، بایۆمه‌ترى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتوه وكارى پێده‌كرێت." پێشینه له باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشینه بۆ كارى به‌رهه‌مهێنان، هاوسه‌رگیرى وخانوبه‌ره، وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساڵانى رابردوو 13 بۆ 14 ملیار دۆلار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم هاتووه. كاتێك بودجه زۆر بووه وبه‌شى مووچه وخه‌رجى وپڕۆژه‌كان كردووه ودراوه به‌و پێشینانه‌ش. هه‌ر كاتێك بودجه‌ى هه‌رێم وه‌ك خۆى لێهاته‌وه، ئه‌و پێشینانه‌ش ده‌درێنه‌وه. سندووقی خانه‌نشینی هەروەها گوتی، "سندوقى خانه‌نیشنى له پڕۆژه یاساى چاكسازى به وردى باسكراوه وپێویسته له سه‌دا 100 جێبه‌جێ بكرێت. جیاوازى ئێمه وبه‌غدا له نه‌بوونى ئه‌و سندووقه‌یه، له به‌غدا هه‌یه وله هه‌رێم نییه. ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا به به‌رده‌وامی ده‌ڵێت ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم زیاتره، چونكه ئه‌گه‌ر سندوقى خانه‌نیشى هه‌بێت، پێویست ناكات پاره‌ى دیكه بۆ خانه‌نشینان ته‌رخان بكرێت، چونکە له پاره‌ى سندوقه‌كه ده‌درێت." ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان، وەزیری دارایی وئابووری گوتی، "رێككه‌وتن كراوه كه میلاكات سه‌ر به به‌غدا بن به هه‌مان كارمه‌نده‌كانی ئێستاوه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا بۆ یه‌كخستنی گومرگ له ده‌روازه سنورییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان، پێناسه و رێنمایی گومرگی، لابردنی خاله‌كانی گومرگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردنی یه‌كتر رێككه‌وتن كراوه و دواى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن."
( درەو میدیا): ئەو لیژنەیەی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن پێكیهێناوە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر نۆی بەیانی لێكۆڵینەوە دەكات لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆن و لێپرسراوی هەڵبژاردنەكانی دەرەوەی عێراق و بەرپرسی تەكنۆلۆژیای زانیاری كە سەرپەرشتی كاری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدانی كردووە. لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە د. سەلاح نوری خەڵەف سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەرۆكایەتی دەكات دوێنێ 27ی ئایار نوسراوێكی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان , تێیدا شەش داواكاری لە كۆمسیۆن كردووە كە ئەمانەن: 1- لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوای وەرگرتنی ئەم نوسراوە، ناوی دەنگدەران ( ساڵی لە دایكبون، ناوی دایك، ژمارەی پاسپۆرت، هەر ناسنامەیەكی تر) لە هەڵبژاردنی دەرەوە و مەرجدار و ئاوارەكان لەسەر سیدییەك دەدەنە لیژنەكە. 2- ئەم بەڕێزانەی لە خوارەوە ناونیشانی وەزیفییان هاتووە لە كاتژمێری نۆی بەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتنی 28/5/2018 لە بارەگای دەستەی نەزاهە لە هۆڵی خولد ئامادەدەبن. أ- سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران ب- سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن ج – لێپرسراوی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە د- لێپرسراوی تەكنۆلۆژیای زانیاری، سەرپەرشتیاری كاری ئامێرەكانی دەنگدان. 3- راپۆرتێكی تەكنیكیمان بدەنێ كە ئەم تایبەتمەندییە تەكنیكیانەی ئامێرەكان لەخۆبگرێت( سندوق، ئامێری گواستنەوە، پرۆگرام و سێرەڤەر، ئەرشیڤ و شیكاریی ). 4- رێساكانی چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرەكان و ناوی ئەو كەسانەشی ئاگادار و سەرپەرشتیار سیستمەكە بوون. 5- نمونەكانی SDRAM ی تایبەت بە ( داقوق، ناوەندی كەركوك، واستی ناوەندی فەجر، تسعین قوتابخانەی هدایەت) ، سەلاحەدین( سامەڕا دەوروبەر 4 ، ئامادەیی بازرگانی ، ناوەندی بێجی 3 ، خوێندنگەی تەقوا) 6- راپۆرتی ئاماری دەنگدەران( دەنگدانی گشتی پارێزگای سەلاحەدین)
(درەو میدیا): یەكێتی بە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوەوە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەرچوو, چاوەڕوان نەكراو بۆ شەقامی یەكێتی و بۆ لایەنەكانی بەرامبەریش، بەلای چاودێرانیشەوە، ئەم ئەنجامە وەك شمشێرێكی دووسەرەیە بۆ بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی ، رەنگە هۆكار بێت بۆ یەكخستنی زیاتری ناوخۆی یەكێتی، رەنگیشە هۆكارێك بێت بۆ پەرتبوونی زیاتر، ئەمە لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردنی باڵە جیاوازەكانی یەكێتی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راوەستاوە. هەڵبژاردنی 12ی ئایار جارێكی تر دۆخی ناوخۆی یەكێتی وەك ئاوێنەیەك نیشانی رای گشتی و سەركردەكانی یەكێتیش دایەوە، كۆسرەت رەسوڵ كە تا پێش هەڵبژاردن وەك جەمسەرێكی بەهێزی ناو یەكێتی تەماشا دەكرا، لەم هەڵبژاردنەدا تەنها یەك كاندیدی دڵخوازی دەرچوو كە ئەویش ژنێك بوو لە هەولێر و بەكۆتا دەرچوو. لەبەرامبەردا ماڵباتی تاڵەبانی زۆرینەی هەرە زۆری كاندیدەكانیان دەرچواند، بەم ئەنجامە جارێكی تر ماڵباتی تاڵەبانی باڵا دەستی خۆیان بەسەر یەكێتیدا بە دۆست و نەیارەكانیشیان نیشاندایەوە، بەڵام بە كێشەش نەبوو بۆ ناو خۆی یەكێتی، چونكە هەندێك لە كاندیدە سەرنەكەوتووەكان بەشێوەی فەرمی نوسراویان ئاراستەی حزبەكەیان كرد و سەركردەكانیان تۆمەتباركرد بەوەی كە دەستكاری دەنگی كاندیدەكانیان كردووە ئەوانەیان دەرچواندووە كە نزیكن لە خۆیانەوە. ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ یەكێتی دوو سەرەیە: یەكەم/ ئەگەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی یەكگرتوو مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكاندا بكەن و هەردوو جەمسەرەكی ناو یەكێتی سەركەوتن و شكست بەسەر یەكدیدا دابەش نەكەن، ئەوا رەنگە لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا دەستكەوتی زیاتر بچننەوە و لە ناوخۆی یەكێتیشیدا جۆرێك لە سەقامگیری رێژەیی بەدیبهێنن. دووەم/ ئەگەر هەردوو جەمسەرەكەی ناو یەكێتی وەكو سەركەوتن بۆ لایەك و شكست بۆ لاكەی تر مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكان بكەن، ئەوا دوور نیە دۆخی یەكێتی لە دۆخی پێش هەڵبژاردن ئاڵۆزتر بێت تارادەی جیابوونەوەش سەربكێشێت. تا پێش هەڵبژاردن خاڵی یەكلاكەرەوەی نێوان جەمسەرەكانی یەكێتی گرەوكردن بووە لەسەر ئەنجامی دەنگەكانی بەرهەم ساڵح و لیستەكەی، بەڵام لەدوای دەركەوتنی ئەنجامەكان و چیتر بەرهەم ساڵح ئەو كارەكتەرە بەهێزە نەما لەلای ئەوان كە گرەوی لەسەر بكەن، بەتایبەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە دەوترێت بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆخی یەكێتیەوە بە ئەنجامی دەنگەكانی بەرهەم ساڵحەوە بەستبووەوە، بەڵام ئەنجامەكان رای كۆسرەت رەسوڵ بەرەو مانەوە لەناوخۆی یەكێتی كێش دەكات. هێشتا بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرە نەدراوە، كە وەك تاكە رێگا چارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی تەماشا دەكرێت، دۆخی ئێستا یەكێتی وا دەبینرێت كە جەمسەری ماڵباتی تاڵەبانی كۆنترۆڵی بارودۆخی یەكێتیان كردووە، جەمسەری كۆسرەت رەسوڵیش لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە. بەلام مەرج نیە ئەم دۆخەی ناوخۆی یەكێتی تا سەر بەردەوام بێت بەم فۆرمەی ئێستاوە بەتایبەتیش دوای ئەوەی یەكێتی لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارە بڕیاری كۆتایی خۆی رابگەیەنرێت سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق و چۆنیەتی دابەشكردنی پشك و پۆستەكان. تاقیكردنەوەیەكی تر لەبەردەم دۆخی ناسەقامگیری ناوخۆی یەكێتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە كە بڕیارە 30ی ئەیلول، چونكە وەك دەوترێت پارتی نایەوێت بەبێ هیچ رێككەوتنێكی پێشوەخت بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە لەگەڵ یەكێتیدا بەتایبەت لە پرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و پۆستی سەرۆكی هەرێم و پۆستەكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق. لەناو یەكێتی تێڕوانینێك هەیە كە هەوڵ ئەدا جارێكی تر یەكێتی بە ئاراستەی رێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی بەرێت و بە فۆرمێكی نوێوە، لەبەرامبەردا تێڕوانینێكی تر هەیە خوازیاری ئەوەیە كە یەكێتی بە ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و جێگیركردنی سەقامگیری لە سلێمانی.
(درەو میدیا): سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی پێشووی عێراق لە بارودۆخێكی ناڕووندا لە زیندانی ناسریەوە لە پارێزگای زیقار گواسترایەوە بۆ بەغداد. بەپێی هەواڵێك كە سایتی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە ئاشكرایكردووە" سوڵتان هاشم لە بارودۆخێكی ناڕووندا گواستراوەتەوە بۆ بەغداد". سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دۆخی تەندروستی سوڵتان هاشم بەهۆی تەمەنییەوە بەتەواوەتی تێكچووە و تائێستا هۆكاری گواستنەوەی بۆ بەغداد روون نییە و نازانرێت بەهۆی تێكچوونی تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ بەغداد یاخود بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە. سەرەتای ئەم مانگە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان قسە بكات بەمەبەستی دەركردنی لێَبوردنێكی گشتتی بۆ سوڵتان هاشم.
درەو میدیا : سەرۆكی لیستی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت، بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لە كۆمسیۆنی هەرێم ناویان تۆماربكەن و بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان بكەن. جەرجیس گولیزادە، سەرۆكی لیستی نەسر لە هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " ژیان" وتی : " بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان قسەكراوە و بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لە كۆمسیۆن ناوی قەوارەكە تۆماربكەین و بە تابیعێكی كوردی و لە چوارچێوەی عێراقی و دەستوردا بە كاندیدی كورد لە پارێزگاكانی هەرێمدا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەین." وتیشی:" كاندیدەكان خەڵكی ئەو پارێزگایانە دەبن كە خۆیانی بۆ كاندید دەكەن و دەمانەوێت بینە پردێك لە نێوان هەولێر و بەغداد بۆئەوەی زیاتر سەرچاوەی بڕیاری سیاسی لە بەغداد نزیك بێتەوە، تا بەشداربێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا." لیستی نەسر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەشداریكرد و 2500 دەنگی بەدەستهێنا.
( درەو میدیا): لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتی زۆر هەیە دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق و ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دوو رێگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان ئاشكرادەكات. زانا رۆستایی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ رژنامەی " سەباح"ی نیمچە فەرمیی ئەو دوو رێگایە ئاشكرادەكات كە دەتوانرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە. رۆستایی روونیكردەوە:" ئەگەر نیسابی یاسایی پەرلەمان تەواوبێت، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان بكات و دەنگی لەسەربدات ، بەڵام چانسی ئەو رێگەیە زۆر كەمە، رێگای دووەمیش ئەوەیە دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەندنەكات و رەتیبكاتەوە." تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ‌جار هەوڵیداوە دانیشتنێكی نائاسایی بۆ رەتكردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدات بەڵام هیچ جارێك بەهۆی تەواونەبوونی نیسبای یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمنتارانەوە شكستیهێناوە و بڕیاری سبەی دووشەممە جارێكی تر دانیشتنەكە ئەنجامبدات.
(درەو میدیا): مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوەڕۆكی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرهەم ساڵح ئاشكراكرد. لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنجومەنی تەنفیزی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان مەلا بەختیار رایگەیاند" بەر لەوەی بڕۆم بۆ بەغدا نوێنەری ئەمریكا هاتبوو بۆ لام وتی پرسیارێكم هەیە، ئەمە رەسمی نیە و كەسیش تەكلیفی نەكردووم، بەڵام هەر دەمەوێ پرسیارێك لەتۆ بكەم". بەوتەی خۆی، مەكگۆرك بە مەلا بەختیار وتووە" ئەگەر بەرهەم واز لەهەموو شتێك بهێنێت واز لە هاوپەیمانی و دۆستەكانی بهێنێ و وەك كەسایەتیەكی بێلایەن خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ئێوە قبوڵتانە ؟". لە وەڵامدا مەلا بەختیار وتویەتی: ئەمە زۆر زەرەری كاك بەرهەمە، ئەو شەخسیەتە عەزیمە گەورەیە دوو حزبی تەزویركەر تەزكیەی بكەن ببێتە سەرۆك كۆمار ! ئەو بە ئێمە ئەڵێ یەكێتی و پارتی تەزویریان كردووە، ئێمە چۆن بیكەین بە سەرۆك كۆمار كە ئێمە تەزویرمان كردووە". هەر لەو وتارەدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەكرد، پێیان دەڵێن تەزویرچی، كە هاتە سەر پۆست، هەمووی هەڵپەی پۆستەكانیانە، ئەوان هیچ خۆیان تێكنادەن، یەكێتی و پارتی زۆرینەن، ئەوان لەگەڵ پارتی دەكەونە گفتوگۆ. مەلا بەختیار باسی لەوەكرد، ئێستا ئەمریكا و بریتانیا و دەوڵەتانی ئەنجومەنی ئاسایش لە عێراقدا دوو هێز دەناسن، یەكێتی و پارتی، باقیەكەی هەمووی بڕۆن و نەرۆن ئاساییە، هیچ حسابێكیان بۆ ناكەن، ڕێزیان دەگرن، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ئەوان پەك ناكەوێ. لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتییەوە، مەلا بەختیار رایگەیاند"من بەش بەحاڵی خۆم، بەدڵ و بەگیان و بەویژدان لەگەڵ كۆنگرەم، بەڵام من لەگەڵ هیچ كۆنگرەیەك نابم، پێشوەخت نەخشە بكێشرێ تەسفیەی خەڵك بكرێ، سزای خەڵك بدرێ.. من شین ناكەم بۆ خۆم، لە ناو كۆنگرە ئەگەر یەكێتی 10 كەس هەڵبژێرێ، من لە 10 كەسەكە دەبم، بەڵام قبوڵ ناكەم لە لاوازترین ئەندامی سەركردایەتییش موئامەرە بكرێت.. من لەگەڵ موئامەرەو تەسفیەكردنی خەڵك و تڕۆكردنی خەڵك نیم بەناوی كۆنگرەوە".
(درەو میدیا): نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق نوسراوێكی رەسمی دەربارەی سكاڵاكانی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات و داوای لێدەكات ئەو سكاڵایانە یەكلابكاتەوە كە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماركراون. لە نوسراوەكەدا هاتووە:" سەرنجتان رادەكێشین بۆ حوكمەكانی مادەی ( 8 )ی یاسای ژمارە ( 11)ی ساڵی 2007 كە پێویستە ئەو سكاڵایانە قبوڵ بكەن كە لەلایەن ئەو كەسانەوە پێشكەشكراون كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناڕازین و یەكلاییان بكەنەوە و بڕیارەكانتان لە بارەیانەوە بڵاوبكەنەوە بۆئەوەی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە بتوانن تانەیان لێبدەن لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان كە لە دادگای تەمییزی فیدراڵی پێكهێنراوە."
(درەو میدیا): ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند دادگاكە داوایەكی رەتكردوەتەوە بۆ پابەندكردنی بە پەسەندنەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە پاساوی بوونی پێشێلكاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا. ساموك لە بەیاننامەیەكدا وتی :" دادگای باڵا فیدراڵی ئەمڕۆ كۆبوەتەوە و تەماشای سكاڵایەكی كردووە لەسەر ئەو خروقات و پێشێلكارییانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی رۆژی 12ی ئایاری 2018 روویداوە، و داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی و كارەكەی تۆمارككردووە و بۆئەوەی ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە بە گوێرەی مادەی 93/ حەوتەمی دەستور پەسەندنەكات" ساموك وتیشی:" دادگای فیدراڵی جەختیكردوەتەوە كە سكاڵا لەسەر دەسەڵاتی دادوەری تۆمارناكرێت و بە نەیار ئەژمارناكرێت لە رووداوگەلێكدا كە پەیوەندی بە كەسان و لایەنی ترەوە هەیە، و ئەو بابەتە تایبەتە بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەو خاوەنی پرسەكە لە قبوڵكردنی سكاڵاكان و ئەو پێشێلكارییانە كە باسدەكرێن و كە لە میانی پرۆسەی هەڵبژاردندا روودەدەن و بڕیارەكانیش لە لایەنێكی دادوەری تانەیان لێدەدرێت كە دەستەی دادوەرییە لە دادگای تەمییزی فیدراڵی." وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئاماژەیبەوەشدا كە دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی رەتكردوەتەوە لەسەربەئەوەی لەسەر لایەنی پەیوەندیدار بە پرسەكە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە تۆمارنەكراوە .
(درەو میدیا): حەوت پەرلەمانتاری كورد كە سەربەو لایەنانەن كە نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردن، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان نەكرد، كە بڕیاربوو تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێندرێتەوە. ئەمڕۆ جارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوەوە بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجام یاخود بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی بۆ جاری سێیەم كۆبونەوەكە پەكی كەوت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەو لایەنانەی هەرێمی كوردستان كە نیگەرانن لە ئەنجانی هەڵبژاردن و داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن، هاوشێوەی پەرلەمانتاری لایەنە براوەكان ئەمڕۆ بەشدارییان لە كۆبونەوەكەی پەرلەمان نەكردووە. تەواوبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان پێویستی بە ئامادەبوون (165) پەرلەمانتار هەیە لەناو هۆڵی پەرلەمان لەكاتی ژماردنی پەرلەمانتاران، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆدا تەنیا (149) پەرلەمانتار ئامادەبوون، بەوهۆیەوە نیساب تەواو نەبوو. (درەو میدیا) زانیویەتی: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا لە كۆمەڵی ئیسلامی تەنها پەرلەمانتار (زانا رۆستایی) ئامادەی دانیشتنەكە بووە، هەریەك لە (ئەحمەد حاجی رەشید) و (سەلیم شوشكەیی) كە دەرچوون بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان، ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون. لە بزووتنەوەی گۆڕانیش (ئەمین بەكر، سروە عەبدولواحید، هۆشیار عەبدوڵا، شیرین رەزا، كاوە محەمەد، مەحمود رەزا،) ئامادەبوون، بەڵام هەریەك لە (مەسعود حەیدەر، تاڤگە محەمەد) ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون، سەرەڕای بەشدارنەبوونی (ئارام شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە دانیشتنەكە كە بەهەمانشێوە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە بەهۆی ئەوەی بە سەردانێكی فەرمی لە پۆڵۆنیایە بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ناتۆ . لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش (جەمال كۆچەر كە دەرچوەتەوە بۆ خولێكی نوێ و ئاسیا حاجی مستەفا) بەشدار نەبووە، تەنها (موسەنا ئەمین ) بەشدار بوو، هاوكات پەرلەمانتار (عادل نوری) ئامادەی دانیشتنەكە بووە، كە پێشتر لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بوو دواتر جیابوەوە و چووە ریزی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری.
(درەو میدیا): ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە شاری سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی كرد. لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەچوو، ئەمە یەكەمین كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو. كۆبونەوەكە لەكاتێكدا بەڕێوەچوو، بزوتنەوەی گۆڕان ناڕازییە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە و دەڵێ "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ساختەكاری بەرفراوانیان لە پرۆسەكەدا كردووە". كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەكی بوو: یەكەم: پرۆسەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار دووەم: پرسی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی سێیەم: هێرشی چەكداری بۆسەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە (درەو میدیا) زانیویەتی لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا زۆرینەی بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ساختەكارییەكی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاردا كراوە، لە كۆبونەوەكەدا راپۆرتێك خوێندراوەتەوە و لە راپۆرتەكەدا سامپڵی دەنگدان لە ژمارەیەك بنكە وەرگیراوە و بەپێی سامپڵەكان پێشبینی كراوە رێژەی كورسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (7) كورسی بێت، لەكاتێكدا بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تەنیا (4) كورسییان بۆ دانراوە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لەبارەی پرسی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسییەوە، لەناو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا دوو بۆچوون هەبووە، هەندێك لەگەڵ بایكۆت و هەندێكی تر دژی بوون، بەڵام زۆرینە دژی بایكۆتكردن بوون. ئەندامانی خانەی راپەڕاندن زۆرینەیان دژی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون، لەسەرو هەموشیانەوە (عومەر سەید عەلی) رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە، لەبەرامبەردا لەناو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەریەكە لە (عوسمان حاجی مەحمود) و (شۆڕش حاجی) لەگەڵ بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی بوون. هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لەبارەی هێرشی چەكداری بۆسەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە ئێوارەی رۆژی 12-5، زۆرینەی ئامادەبوانی كۆبونەوەكە پێیانوابووە ئەو هێرشە كارێكی تاكەكەسی نەبووە، بەڵكو رێكخراو بووە و بە ئاگاداری بەرپرسانی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كراوە. ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم دوو بژاردەدایە، بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و كشانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاخود بەشداریكردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق و گوێنەدان بە نیگەرانی جەماوەر و دەنگدەرانی بزوتنەوەكە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەسەر هەر پرسێك سەرەتا دەبێت جڤاتی گشتی كۆببێتەوە كە جڤاتێكی راوێژكارییە و توانای بڕیاردانی نییە، دواتر جڤاتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە كە وەكو پەرلەمانی حزبە و لەوێ بڕیارەكان دەردەچێن. رۆژی پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و چەند راسپاردەیەكی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی كرد، زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی گشتی لەگەڵ ئەوەبوون بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەی سیاسی بایكۆت نەكات، بەڵام بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەنجومەنی نوێنەران بكشێتەوە وەكو نیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە "پرۆسەی ساختەكاری و ئەنجامەكانی هەڵبژادن". سەرباری بۆچونی پێشوەختی جڤاتی گشتی، بەڵام لە كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆیدا جڤاتی نیشتیمانی هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەبارەی پرسی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی نەدا. بەپێی ئەو بەیاننامەیەی كە دوای كۆبونەوەكە بڵاوكرایەوە، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانی ئەوە دەكات پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و چەند پارێزگایەك دووبارە بكرێتەوە یاخود دەستكاری ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكرێت، ئەگەر ئەمە نەكرا ئەو كات بڕیار بدرێت و یەكێك لە بژاردەكانیش كشانەوە بێت لە پرۆسەی سیاسی. بڕیارنەدانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ دواین هەوڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ سێیەمجار شكستیهێنا لە دەركردنی هەر بڕیارێك سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرەنجامەكانی، ئەوەش بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان. بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پێنج لایەنی سیاسی كوردستانیدا كە بریتین لە (كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری- بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان- حزبی شیوعی كوردستان) ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) ئەو پێنج لایەنە هەمویان چاوەڕوانی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن سەبارەت بە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و كشانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام لە كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆیدا جڤاتی نیشتیمانی دەرگای بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە بە كراوەیی هێشتەوە.
(درەو میدیا): كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات، لەبەیاننامەیەكدا جڤات رایگەیاند، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار راستنەكرێَتەوە، هەموو بژاردەكان لەبەردەم گۆڕاندا كراوە دەبن بە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسیشەوە. جڤاتی نیشتیمانی كە لایەنێكی بڕیاردەرە بەپێی دەستوری گۆڕان لەبەیاننامەكەیدا داوا لە هێز و لایەنە سیاسییە "نیشتیمانی"یەكانی كوردستان دەكات بەرەیەكی بەرفراوان پێكبهێنن لەپێناو گۆڕانكاری ریشەیی لە هەرێم. دەقی راگەیەنراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان: ئەمڕۆ ٢٦/٥/٢٠١٨ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی كوردستان‌و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ساختەكارییە رێكخراو و لە رادەبەدەرەكەی پارتی و یەكێتی تاووتوێكران. جڤاتی نیشتمانی سوپاسی هاوڵاتیانی كوردستان دەكات كە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان كرد. هەروەها سوپاسی هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات كە ماندونەناسانە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە گوڕوتینەوە كاریان بۆ سەرخستنی لیستی گۆڕان كرد. كۆبونەوەكە بڕیاریدا بە: یەكەم: ئیدانەكردنی ئەو ساختەكارییە رێكخراوەی یەكێتی و پارتی كە بەهۆیەوە دەنگی سەدان هەزار هاوڵاتی كوردستانیان دزی و سەرەتاییترین مافی هاوڵاتیانی كوردستانیان پێشێل كرد. جارێكی تریش سەلماندیان كە لە پێناوی بەرژەوەندی حیزبی خۆیان سڵ لە هیچ رەفتارێك ناكەنەوە. بەڵام بەو رەفتارەیان هاوڵاتیانی كوردستانیان رق ئەستورتر كرد بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە شكسخواردوو خۆسەپێنە. دوەم: توندی ئیدانە كردنی پەلامارە ترسنۆكانەكەی چەكدارانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لە ئێوارەی ١٢/٥ دا كردیانە سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی. سێیەم: رەتكردنەوەی سەرتاپای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لە هەمان كاتدا چاوەڕێی رێكارە یاساییەكان و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانین بۆ دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ، یان راستكردنەوەی ئەنجامەكان و گێڕانەوەی دەنگە راستەقینەكانی هاوڵاتیانی كوردستان. بەپێچەوانەوە هەمو بژاردەیەك لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕان كراوەیە، بە بڕیاری بایكۆتی سیاسیشەوە، بە راوێژ لەگەڵ یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعی كوردستان. هەروەها داوا لە هەمو هێزو لایەنە كوردستانییە نیشتمانییەكان دەكەین بەرەیەكی فراوان دروست بكەن بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە هەرێمی كوردستان. هاوڵاتیانی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای بەو راستییەیە كە ئیرادەی گەلەكەمان لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتو بوەو ئەو ساختەكارییەی پارتی و یەكێتی، باشترین بەڵگەیە كە ئەو رەفتارەیان لە ئەنجامی ئیفلاسی سیاسی و جەماوەرییانەوەیە. دوابەدوای هەوڵەكانی گۆڕان و هێزە كوردستانییەكانی تر بۆ ساخكردنەوەی دەنگەكانی هاوڵاتیان چەندین هێزو لایەنی سیاسی عێراقی و نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكەن لە ساختەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن. هەروەها دروستكردنی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە هەنگاوێكی ئەرێنی و دانپێدانانە بە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا. لە كۆتاییدا داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكەین بە گوڕوتینەوە خۆیان ئامادە بكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە ٣٠/٩ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێ. ئەمەش بۆ بەدیهێنانی گۆڕانكاری ریشەیی لە نەخشەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و سیستمی حوكمڕانی و پوچەڵكردنەوەی پیلانەكانی پارتی و یەكێتی. هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان سەنگی مەحەك دەبێ بۆ بڕیاردان لەسەر شێوازی خەبات لە پێناوی بەدیهێنانی گۆڕانكاری و چاكسازی لە هەرێمی كوردستان. جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
( درەومیدیا): ئەمڕۆ شەممە جارێكی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سێیەمجار هەوڵیدا دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار و ئەنجامەكان و بوونی ساختەكاری و پێشێلكاریی سازبكات، بەڵام ئەمجارەش بەهۆی تەواونەبووی نیسابی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دانیشتنەكە شكستیهێنا. دوای شكستهێنانی دانیشتنەكە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا شكستیهێناوە و دەنگی پێویستی بۆ بوونەوە بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستنەهێناوە رایگەیاند، داواكرا وەك بەرپرسیارێتییەك بۆ راستكردنەوەی پرۆسەكە، دانیشتنێكی نائاسایی بكرێت، بەڵام تەواونەبوونی نیسابی یاسایی رێگە ناگرێت لەوەی كە ئەنجومەنەكە رێوشوێنی رەسمی و یاسایی نەگرێتەبەر بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن." جبوری وتیشی:" سوپاسی هەموو ئەو ئەندامانە دەكات كە ئامادەبوون ئەمڕۆ و هەوڵەكان بەردەوام دەبن و بەیاننامەیەكیش دەربارەی ئەو خروقاتانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا كراون ئامادەیە." شكستهێنانی هەوڵێك بۆ دروستكردنی نیسابی یاسایی ژمارەی ئێستای كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 328 كورسییە و بە گوێرەی دەستور و یاسا كارپێكراوەكان، بۆ یاسایی بوونی دانیشتنەكان پێویستە ( 50+1 ) ی پەرلەمنتاران كە 165 پەرلەمانتار دەكات ئامادەبن. لەگەڵ دەستپێكردنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ شەممەدا چەندین ژمارە دەربارەی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران خرانە ڕوو كە هەندێكیان چەند پەرلەمانتارێكی كەم بوو بۆ تەواوبوونی نیسابی یاسایی. پەرلەمانتارێكی بەشداربووی دانیشتنەكە بە " درەو میدیا" راگەیاند فەرمانبەرانی پەرلەمان چەند جارێك لەسەر داوای سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی ئامادەبوویان ژمارد و هیچ كاتێك نەدەگەیشتە 150 پەرلەمانتار، بەڵام نیازی میعمار ئۆغڵۆ بڕیاردەری پەرلەمان دەیوت كە 160 پەرلەمانتار ئامادەن و هەوڵیدەدا ژمارەكان زیاتر بكات تا نیسابی یاسایی تەواوبێت. ئەو پەرلەمانتارە وتیشی سەرۆكی پەرلەمان متمانەی بە ژمارەكانی بڕیاردەرەی پەرلەمان " نیازی میعمار ئۆغڵۆ " نەبوو، داوایلێكرد ناوی پەرلەمانتارە ئامادەبووەكان و ئیمزاكانیان كۆبكاتەوە و دواتر دەركەوت كە 149 پەرلەمانتار ئامادەبوون." ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد لە كاتی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018 شدا كە فراكسیۆنی كوردستانییەكان بایكۆتیان كرد، نیسابی یاسایی تەواو نەبووە و نیازی میعمار ئۆغڵۆ بە ساختە زیادیكردووە، بەڵام، بەوتەی ئەو لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا سەرۆكی پەرلەمان لە ترسی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن و بە تایبەتی رەوتی سەدر هەوڵەكەی نیازی میعمار ئۆغڵۆی شكستپێهێناوە.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت رۆژی هەینی ریفراندۆمێكی مێژوویی لە ئایرلەندا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ریفراندۆمەكە راگەیەندرا و لایەنگرانی لەباربردنی كۆرپەلە سەركەوتن. لەبەر رۆشنایی ئەنجامی ریفراندۆمەكەدا، ماددەی هەشتی دەستوری ئایرلەندا هەموار دەكرێتەوە كە لە ساڵی 1983وە بەركارە. ئەو پرسیارەی كە هاوڵاتیانی ئایرلەندا رۆژی هەینی لە ریفراندۆمدا وەڵامیاندایەوە دەڵێ" ئایا دەتەوێت ماددەی هەشتی دەستور هەڵبوەشێتەوە یاخود وەكو خۆی بمێنێتەوە ؟". لە ماددەی هەشتی دەستوری ئایرلەندا نوسراوە" كۆرپەلە لە سكی دایكی‌دا مافی ژیانی هەیە هاوشێوەی دایكی سك‌پڕ". نزیكەی (3 ملیۆن و 500 هەزار) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو لە ریفراندۆمەكەدا، لەكاتژمێری حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان دەستیپێكرد. بەپێی راپرسییەك كە رۆژنامەی (ئایریش تایمز) و كەناڵی (RTA) بڵاویانكردەوە، رێژەی 69%ی بەشداربوانی ریفراندۆمەكە دەنگیانداوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددە دەستورییەكە و لەبەرامبەردا رێژەی 32%ی دەنگیانداوە بۆ هێشتنەوەی ماددەكە وەكو خۆی. لەبەر بنەمای ئەم راپرسییە، ماددەی هەشتی دەستور هەمواردەكرێت و چیتر هیچ بەربەستێكی یاسایی لەبەردەم لەباربردنی كۆرپەلە لە ئایرلەندا نامێنێت كە وڵاتێكە دابونەریتی مەسیحییە كاسۆلیكییەكان ریشەیەكی مێژوویی هەیە تێیدا. تاوەكو ساڵی 2003 لە ئایرلەندا بەهۆی ماددەی هەشتی دەستورەوە هەموو جۆرە حاڵەتێكی لەباربردنی كۆرپەلە یاساغ بوو، بەڵام لەو ساڵەدا لە چەند حاڵەتێكدا رێگەدرا بە لەباربردنی كۆرپەلە، بەتایبەتی لە حاڵەتێكدا كە ژیانی دایكی سك‌پڕ لە مەترسیدا بێت، مەترسی وەكو ئەگەری خۆكوشتنی دایك. بەپێی یاسا لە ئایرلەندا لەباربردنی كۆرپەلە بەشێوەی نایاسایی سزاكەی (14) ساڵ زیندانی بوو. ئەگەر لایەنگرانی هەڵوەشاندنەوەی ماددەی هەشت سەركەون وەكو ئەوەی ئەنجامی راپرسییەكان ئاماژە بە سەركەوتنیان دەكەن، حكومەتی ئایرلەندا پێشنیاز دەكات رێگە بە ژنان بدرێت لەماوەی 12 هەفتەی یەكەمی سكپڕیدا كۆرپەلەكەیان لەبارببەن ئەگەر بیانەوێت. بەڵام دوای 12 هەفتەی یەكەمی سكپڕیدا رێگە بە لەباربردنی كۆرپەلە نادرێت مەگەر ژیانی دایكە سكپڕەكە لەبەردەم هەڕەشەدا بێت یاخود ئەگەری ئەوە هەبێت زیانی جەستەیی یاخود دەروونی بەربكەوێت، ئەمەش تاوەكو 24 هەفتەی ژیانی سكپڕی دەبێت. پرسی لەباربردنی كۆرپەلە بۆ زۆرێك لە ئایرلەندییەكان پرسێكی مایەی مشت‌ومڕ بوو، سەركەوتنی ئەو بەرەیەی كە پشتیوانی لەباربردنی كۆرپەلە دەكەن لە ریفراندۆمەكەدا بۆ چاودێران پێشبینی نەكراو بوو، بەتایبەت لەكاتێكدا زۆرێك لە خەڵكی ئەو وڵاتە بەر لە پرۆسەی ریفراندۆم بڕیاری خۆیان یەكلانەكردبوەوە. بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، زۆرینەی ئەوانەی كە لە ریفراندۆمەكەدا دەنگیان لەدژی لەباربردنی كۆرپەلەداوە خەڵكانی بەتەمەن و ئەو كەسانە بوون كە لە تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵییەوەیە، لەبەرامبەردا رێژەی 84%ی كوڕ و كچانی گەنج كە تەمەنیان لەنێوان (18 بۆ 24) ساڵیدایە دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ لەباربردنی كۆرپەلە. ئایرلەندا بە یەكێك لە وڵاتە ئاینییەكانی ئەوروپا ئەژماردەكرێت، بەڵام هەژموونی كڵێسای كاسۆلیكی لەمساڵانەی دوایدا پاشەكشێی كرد بەتایبەتی زنجیرەیەك ئابڕوچونی دەستدرێژەی سێكسی بۆسەر منداڵان لەو كڵێسایانەدا. ریفراندۆمەكەی رۆژی هەینی بەر لە سێ مانگ دێت لەسەردانێكی چاوەڕوانكراوی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ ئایرلەندا بەبۆنەی دیداری ساڵانەی لەگەڵ خێزانەكان، هەروەها ریفراندۆمەكە دوای سێ ساڵ دێت دەنگدانی ئایرلەندا لەسەر یاسایەك بۆ رێگەدان بە هاوسەرگیری نێوان هاوڕەگەزەكان سەرباری نەیاربوونی كڵێسا. كاردانەوەكان سایمون هاریس وەزیری تەندروستی ئایرلەندا لە یەكەم كاردانەوەدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسی:" ئەمشەو بەو ئومێدەوە دەخەوم سبەینێ لە وڵاتێكدا خەبەرم ببێتەوە كە زۆر بەسۆزتر و بە رێزتر بێت". كورا شیرلوك كە چالاكێكی بواری هەڵمەتی "بەرگری لە ژیانە" بێئومێدی خۆی دەربڕی لە ئەنجامەكانی ریفراندۆمەكە، بەڵام وتی" هەڵمەتەكەمان لەبەرامبەر هەموو ئاڵنگارییەكان رادەوەستێت". بینی موردونت وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ژنان و یەكسانی رایگەیاند" ئەوە رۆژێكی مێژوییە بۆ ئایرلەندا و ئومێدێكیشە بۆ ئایرلەندای باكور". ریفراندۆمەكەی رۆژی هەینی ئایرلەندا بەرەنجامی چەندین دەیە لە مشت‌ومڕ بوو لەبارەی پرسی لەباربردنی كۆرپەلە، ئەمە شەشەمین جار بوو دەنگدان لەسەر ئەو پرسە بكرێت.