بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن ئەندامێكی سەركردایەتی سۆسیالیست دەستگیركراوە

Draw Media

2018-08-10 13:53:47



ماوەی سێ رۆژە عادل مەلا ساڵح ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و بەرێوەبەری ناحیەی بەمۆ بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل ( رشوە ) راگیراوەو دەستگیركراوەو تا رۆژی 23ی مانگ دەخایەنێت,لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان.
شەرچاوەیەكی ئەمنی لە گەرمیانەوە بە درەو میدیای راگەیاند: ئەو تۆمەتەی كە روبەرووی عادل مەلا ساڵح كراوەتەوە بە پێی مادەی ( 307 ) لە یاسای سزادانی عێراقی كە تایبەتە بەوەرگرتنی بەرتیل ( رشوە) راگیراوە, تۆمەتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی بەرێوەبەری ناحیەی ئاوە سپی بووە تۆمەتی ئەوەی لەسەرە كە بەرتیلی لە كۆمپانیایەكی توركی وەرگرتووە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand