لە سلێمانی یەكێتی 8 هەزارو گۆڕان 2 هەزار دەنگ كەمیانكردووە

Draw Media

2018-08-09 22:07:44



درەو میدیا:

بەپێی ئەنجامی كۆتایی ئەژماری دەستی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی دەنگی تەواوی لیستەكان كەمیكردووە.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەپێی ئەنجامی ئەلكترۆنی (267,442 ) دەنگی هێنابوو بەڵام لە ئەژماری دەستیدا (259,378 ) دەنگی هێناوە واتا ( 8064 ) دەنگ كەمیكردووە
بزوتنەوەی گۆڕان بەپێی ئەنجامی ئەلكترۆنی (156,973 ) دەنگی هێنابوو بەڵام لە ئەژماری دەستیدا (154,947 ) دەنگی هێناوە واتا ( 2026 ) دەنگ كەمیكردووە
هێزەكانی تریش بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە كەمیكردووە 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand