(درەو میدیا): ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری و رۆژنامەنوس و نوسەر داوادەكەن كە هێزە ناڕازییەكانی كوردستان بەرەیەكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ چارەسەری دۆخی ئەمرۆی كوردستان. لە راگەیەنراوێکدا كە 139 كەسایەتی ئیمزایان كردووە هاتووە:" ئێمە لە سەكۆی جەماوەر ، وەك كۆمەڵێك لەكەسانی پەرۆش بۆ نیشتیمان و دڵخواز بۆ دادپەروەری كە واژۆمان كردووە ، وەك لە پێش هەڵبژاردنی (۱۲ی ئایار) ئەو پەیامەمان بە لایەنەكانی نارازی راگەیاند. ئەمرۆ جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە دەیانخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتی دوای ئەزمونێكی تاڵ، لە پەرتەوازەیی دەركەوت، بێ دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەش مەحاڵە ، بتوانن گۆڕانكارییە بنەڕەتییەكە بكەن و رێگری لە ساختەكاریی بكەن و زامنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بن ، تاقیش كرایەوە". دەقی راگەیەنراوەكە: ڕاگەیاندێك بۆ لایەنەكانی (گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، یەكگرتوو، .....هتد) ساختەكارییە گەورەكەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاشەكشەیەكی تری پرۆسەی سیاسی بوو لە عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی .. قەیرانەكان قولترو ئاڵۆزیەكان زیاترو ئازارو مەینەتیەكانی خه ڵكی زۆرتركرد. لەم هەلومەرجەدا ئەركێكی گیانی و چارەنوسی دەكەوێتە ئەستۆی لایەنەكانی نارازی و جیاواز ' لە هەردوو حزبی نەریتخوازی خۆسەپێنی كوردستان' كە رێگری بكەن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی (12 ی ئایار) كە توانیان بە فێڵ و تەزویر و بە زەوت كردنی ئیرادەی گەلی كوردستان كۆتایی خۆیان دوا بخەن. چەند مانگێكی تر خەڵكی كوردستان جارێكی تر دەكەونە بەرتاقیكردنەوەیەكی تر. لایەنەكانی نارازی بەرپرسیاریتیەكی ئەخلاقی و سیاسی گەورەتان دەكەوێتە ئەستۆ، لە پێناوی بەرژەوەندی نیشتیمان و پاراستنی مافی خەڵك لە بەرەیەكی یەكگرتوودا. بۆ تێپەراندنی قۆناغەكە خاوەن گوتاری هاوبەش بن، بە ڕاگەیاندنی بەرەی نێوان هەرچوار لایەن (گۆڕان، كۆمەڵ ، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ، یەكگرتوو ) كرانەوە بە ڕووی هەرلایەك بەرنامەی بەرەی گەل پەسەند دەكات . هەر ئەم رێیە دروستە ، ئومێد بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەگێرێتەوە ، لەگەڵ هێزە بەرفرەوانە ناڕازیەكە كە بایكۆتی دەنگدانیان كردووە ، ئاشت دەكاتەوەو، لەپرۆسەیەكی پاكی بێگەردی هەڵبژارندا، بەرێگای خەباتی مەدەنی جەماوەری ، ئیرادەی میللەت سەردە خات ، و كۆتایی بە كێشە قولەكانی (۲۷ ساڵەی) حكومڕانی دەهێنێت و ئەلتەرناتیڤێكی حكومڕانی دامەزراوەی و هاوڵاتی بون و دادپەروەرانە دەخاتە روو. ئێمە لە سەكۆی جەماوەر ، وەك كۆمەڵێك لەكەسانی پەرۆش بۆ نیشتیمان و دڵخواز بۆ دادپەروەری كە واژۆمان كردووە ، وەك لە پێش هەڵبژاردنی (۱۲ی ئایار) ئەو پەیامەمان بە لایەنەكانی نارازی راگەیاند. ئەمرۆ جارێكی تر دوپاتی دەكەینەوە دەیانخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتی دوای ئەزمونێكی تاڵ ، لە پەرتەوازەیی دەركەوت، بێ دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەش مەحالە ، بتوانن گۆرانكاریە بنەرەتیەكە بكەن و رێگری لە ساختەكاری بكەن و زامنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بن ، تاقیش كرایەوە. لەم پێناوە (سەكۆی جەماوەر) كەمپینی پشتیوانی بەرەی میللی ڕادەگەینێ و داوا لە بژاردە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات پشتیوانی سەرخستنی ئاقارەیێك بكەن . گەلەكەمان بەرەو رزگاری نیشتیمانی وكەنارێكی ئارام و سەقامگیر دەبات . ناوەكان:- ١. جەلال سام ئاغا / كەسایەتی گەورەی كورد ٢. بھاو الدین نوری / سیاسەتمەداری گەورەی كورد ٣. مسعود عبدالخالق / نوسەر و روناكبیر ٤. كەمال رۆوف / سەرۆكی دەزگای شار ٥. كاردۆ محمد پیرداود / سەرۆكی پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی ٦. د.سەروەر عبدالرحمن / سەرۆكی پەیمانگای پەی ٧. هەڤال كوێستانی / چاودێری سیاسی ٨. به یاد عه لی / په یمانگەی بیرورا بۆ توێژینه وه ٩. م. بكر حمە صدیق / مامۆستای زانكۆ ١٠. ابراھیم عبداللە جەلكی / مامۆستای ئایینی ١١. پەیمان عزالدین / پارێزەر ١٢. د.قارەمان نادر محمد / مامۆستای زانكۆ ١٣. مامۆستا نادر كانی كوردەیی / مامۆستای ئایینی ١٤. م. علی عارەب / مامۆستای ئایینی ١٦. ھیوا احمد كریم / رۆژنامەنوس ١٧. م. شكر ابراھیم منتك / مامۆستای ئایینی ١٨. مصلح ھمزە / پیاوی كار ١٩. د.رعد رفعت محمد / سكرتێری دەزگای ستاندەر ٢٠. سردار علی حسن / مافپەروەر ٢١. فەرھەنگ خالد / یاساناس ٢٢. سدیق صالح عزیز/ مامۆستا ٢٣. یاسین عبداللە / چالاكوانی گروپی مامۆستایان ٢٤. د.سلیم رشید / مامۆستای زانكۆ ٢٥. ئەردەلان لەتیف / چالاكوان ٢٦. د.شێركۆ كرمانج / نوسەر ٢٧. صادق رۆستایی / توێژەری پەروەردەیی ٢٨. نیزام فیصل / لێكۆڵەری دادی ٢٩. نیھاد ھیرانی / رۆژنامەنوس ٣٠. رێباز حسن / رۆشنبیر ٣١. د.سردار عزیز / نوسەر ٣٢. ئه رده لان فاتیح / پارئزه ر ٣٣. ھادی علی / مافپەروەر ٣٤. دیار محمد پیرداود / چالاكوان ٣٥. سەركەوت رسول / شاعیر ٣٦. كمال غریب / چالاكوان ٣٧. ھۆشیار شێركاوەیی / پارێزەر ٣٨. دلێر حسین / چالاكوان ٣٩. م. نیاز چۆمانی / مامۆستای ئایینی ٤٠. سەلام علی / چالاكوان ٤١. نیشتمان كه مال/ چالاكوان ٤٢. كەنار عەسمان / چالاكوان ٤٣. یعقوب كاكل / چالاكوانی مەدەنی ٤٤. ھێمن مامەند / چالاكوانی مەدەنی ٤٥. بەھرین نوری / مامۆستا ٤٦. رێباز فاروق گراوی / چالاكوانی مەدەنی ٤٧. شیلان عوسمان / چالاكوانی مەدەنی ٤٨. شۆخان رەزا / پارێزەر ٤٩. ھیوا سید سلیم / نوسەر ٥٠. كارزان كریم / رۆژنامەنوس ٥١. محمد گەردی / چالاكوانی سیاسی ٥٢. زانكۆ ئەحمەد / رۆژنامەنوس ٥٣. عبداللە حسن اسماعیل / چالاكوانی مەدەنی ٥٤. محمد عبداللە عوسمان / پارێزەری راوێژكار ٥٥. رزگار بۆرە / چالاكوانی مەدەنی ٥٦. رسول علی عزیز / چالاكوانی مەدەنی ٥٧. رەھێل دزەیی / چالاكوانی مەدەنی ٥٨. كارۆخ عمر / رۆژنامەنوس ٥٩. سەلاح رشید / چالاكوانی مەدەنی ٦٠. ھندرێن شێخ راغب / رۆژنامەنوس ٦١. فەرمان عزالدین / پەرلەمانتاری خولی پیشوو ٦٢. ئاریان بایز / مافپەروەر ٦٣. ھۆشیار ابراھیم / چاودێری سیاسی ٦٤. دونیا جەوھەر / چالاكوانی مەدەنی ٦٥. سدیق ساح عزیز / مامۆستا/ ھۆلندا ٦٦. سیوەیل عوسمان ئەحمەد / پەرلەمانتاری خولی پێشوو ٦٧. عەزیمە نجم الدین حسن / پەرلەمانتاری خولی پێشوو ٦٨. پەیام احمد محمدامین / چالاكوانی مەدەنی ٦٩. حەمە عبداللە / چالاكوانی مەدەنی ٧٠. جەعفەر عوسمان / كاسبكار ٧١. جبار أحمد / ئەندازیار ٧٢. نەسرین جەمال / پەرلەمانتاری خولی پیشوو ٧٣. شیلان ئەحمەد / چالاكوانی مەدەنی ٧٤. ئاسۆ حیدری / چالاكوانی مەدەنی ٧٥. یوسف علی / چاودێری سیاسی ٧٦. م. عومەر خلیفە / مامۆستای ئایینی ٧٧. ئازاد چاڵاك / پەرلەمانتاری خولی پێشوو ٧٨. احمد كاوانی / چالاكوانی مەدەنی ٧٩. سەلاح شێخ سدیق / چالاكوانی مەدەنی ٨٠. صباح پلاندەر / چالاكوانی مەدەنی ٨١. عبداللە رسول / پێشمەرگەی دێرین ٨٢. محمد احمد عبداللە / مامۆستای ئایینی ٨٣. شێرزاد حافز / پەرلەمانتاری خولی پێشوو ٨٤. ایوب اسماعیل / بازرگان ٨٥. سەلمان كۆچەری / رۆژنامەنوس ٨٦. كاروان نەجات / توێژەری یاسای دەستوری ٨٧. محمد حمەدەمین / پەرلەمانتاری خولی پێشوو ٨٨. علی احمد بابان / مامۆستا ٨٩. محمد جوتیار / توێژەری دەروونی ٩٠. ئاكۆ شێخ محمد / مامۆستا ٩١. كەركوك ئەحمەد / چالاكوانی مەدەنی ٩٢. رەنجدەر عبدالرزاق حمد / ئەندازیار ٩٣. رێبوار چەلەبی / چاودێری سیاسی ٩٤. دەشتی سالار / رۆژنامەنوس ٩٥. بەهار صالح / چالاكوانی مەدەنی ٩٦. عبداللە محمد امین / چالاكی مەدەنی ٩٧. سەرھەنگ فرج / پەرلەمانتاری گخولی پیشوو ٩٨. لەتیف دادیار سیان / پارێزەر ٩٩. د.سلیمان جعفر / مامۆستای زانكۆ له كەنەدا ١٠٠. ابوبكر عمر دروێش / پسپۆری پەروەردەیی ۱۰۱. گۆران جلال / پارێزه ر ۱۰۲. ئارام فرهاد علی / ئەندامی دەستەی نەزاهه ۱۰۳. حلیمه رشید / چالاكوانی مەدەنی ۱۰٤ . رابەر مجید / چالاكوان ۱۰٥. شێركۆ حمەأمین / پەرلەمانتار ١٠٦. لۆزان عوسمان / ژمێریار ۱۰۷. دلشاد حسێن / ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان ١٠٨. گارق تاهیر / مامۆستا ١٠٩. سەرگول قەرەداغی / ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان ۱۱۰. عوسمان گولپی / مامۆستایانی نارازی ١١١. سیروان عوسمان أحمد ١١٢. ئاشتی عزیز / ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان ۱۱۳ . پەیام احمد / ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان ۱۱٤. م. نه ژاد رسول / رۆناكبیر و چاودێری سیاسی ۱۱٥. رێبین شەمامكی / پارێزەر ۱۱٦. حسام الدین ملا خدر / چاودێر ۱۱۷. هەنگاو هاشم / رۆژنامەنووس ۱۱۸. هۆشیار أحمد هەورامی / مامۆستایانی نارازی / هەڵەبجه ۱۱۹.ئومێد صالح / رۆژنامەنووس ۱۲۰. شێركۆ سەعید / بازرگان ۱۲۱. دلشاد بابانی / مامۆستا ١٢٢. صادق هەلەدنی / مامۆستا ١٢٤. عادل حسن / مامۆستا ١٢٥. ئاكۆ جمال / مامۆستایانی نارازی ۱۲٦. سیروان سەنگاوی / ئەندازیار ١٢٧. شناوار عابد / چالاكوانی مەدەنی ۱۲۸. م. كامه ران / زانای ئایینی سەرای ئازادی ۱۲۹. موئمین زەلمی / م. زانكۆ ١٣٠. حسێن شوانی / م. زانكۆ ١٣١. گۆران عبدالقادر / ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ۱٣٢ . م.یوسف / چالاكوانی مەدەنی ۱٣٣. نزار محمد / چالاكوانی مەدەنی ۱٣٤. مهدی قادر / م. زانكۆ ۱٣٥. بێستون هەورامی / مامۆستایانی حزبی شیوعی ١٣٦. بێستون شهید جبار / چالاكوانی مەدەنی ۱۳۷. دلشاد بالەكی / رۆژنامه نووس و چالاكوانی مەدەنی 138. فەرامۆش ملا نجم / ئەفسەری هـاتووچــۆ 139. تۆفیق علی حمە بۆر/ مامۆستا
(درەو میدیا): دوو ساڵ لەمەوبەر پارتی دیموكراتی كوردستان ئەدهەم بارزانی ناردە سلێمانی بەو هیوایەی بەستەڵەكی دەنگ و پێگەی جەماوەریی خۆی لەو شارە بتوێنێتەوە. ئەدهەم بارزانی رۆژی 25 مانگی پێنجی 2016 وەكو بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و سنوری هەڵەبجە دەستبەكاربوو، ئەو یەكەمین پیاوی بنەماڵەی بارزانی بوو لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ببێت. لەكاتی دەستبەكاربوونی هەندێك رەخنەیان لە پارت دەگرت بەوەی متمانەی بە پارتییەكانی سلێمانی نییە و كەسایەتییەكی بنەماڵەی ناردووە بۆ گرتنەدەستی كاروباری حزب لەو ناوچەیە، لەبەرامبەردا هەندێكی تر بۆچونیان وابوو ناردنی ئەدهەم بارزانی دەریدەخات پارتی بە چاوی بایەخەوە تەماشای سلێمانی دەكات بۆیە كەسێكی نزیك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی ناردووەتە سلێمانی. هاتنی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی لەكاتێكدا بوو، لەدوای روداوەكانی 17ی شوبات پێگەی پارتی لەڕووی جەماوەریییەوە لەناوچەكە گورزی كوشندەی بەركەوتبوو. ئەدهەم بارزانی وەك خۆی دەیوت هاتبوو پارتی لەگەڵ سلێمانی ئاشت بكاتەوە و كۆتایی بەو چەقبەستوییە بهێنێت كە لە رێژەی دەنگی پارتی هەیە لە سنورەكە كە هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن هیچ گەشەكردنێكی بەخۆوە نەدەبینی. لە یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لە كوردستان كە ساڵی 1992 بەڕێوەچوو، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی (92 هەزار و 449) دەنگی بەدەستهێنا، دوای 13 ساڵ پارتی لەبری ئەوەی ژمارەی دەنگەكانی گەشە بكات، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005دا ژمارەی دەنگەكانی نزیكەی (900) دەنگ كەمیكرد و بوو بە (91 هەزارو 578) دەنگ. زنجیرەی پاشەكشێی دەنگەكانی پارتی لە سنوری سلیمانی بەردەوام بوو، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا رێژەكە زیاتر كەمیكردو بوو بە (82 هەزارو 121) دەنگ. بەڵام بۆ جاری یەكەم لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014دا دەنگەكانی پارتی هەندێك بوژایەوە بوو بە (86 هەزارو 655) دەنگ، ئەم رێژەیە هێشتا پارتی نەگەیاندە مایەكەی خۆی لە یەكەم هەڵبژاردنی كوردستاندا كە ژمارەكەی (92 هەزار و 449) دەنگ بوو، بەڵام بەبەراود بە هەڵبژاردنی 2010 هەندێك گەشەكردنی بەخۆوە بینی. هاتنی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی بەتەواوەتی پێچەوانەی پێشبینی پارتییەكان و سەركردایەتی حزبەكان شكایەوە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی دەنگەكانی پارتی بەبەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 نزیكەی بەرێژەی نیوە كەمیكرد و لە (86 هەزارو 655) دەنگەوە بوو بە (48 هەزارو 820) دەنگ واتە (37 هەزارو 835) دەنگ كەمیكرد. پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرەتای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، ئەنجامەكانی سلێمانی رەتكردە و راگەیاند ساختەكاری بەرفراوان لە پرسەكەدا كراوە، بەڵام دواتر بێدەنگی لێكرد. هەرچۆنێك بێت ئەو پاشەكشێ گەورەیەی دەنگەكانی پارتی لە سنوری سلێمانی كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار رویدا، بەشێكی بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەدهەم بارزانی وەكو بەرپرسی یەكەمی ئەو حزبە لە سنورەكە، رەنگە بەشەكەی تری بۆ سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بگەڕێتەوە بەتایبەتی بڕیاردان لەسەر ریفراندۆم و سوتانی ئەو كارتە گرنگە، كە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بە تایبەتی لە سنوری سلێمانی وەكو یەكێك لە پارێزگا بزێوەكانی هەرێمی كوردستان لەڕوی رایگشتییەوە. ئەدهەم بارزانی كوڕی شێخ عوسمان شێخ ئەحمەدی بارزانە و لەدایكبوی ساڵی (1962)ە، ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ساڵی 1988 حزبێكی بەناوی (حزبوڵای شۆڕشگێڕی كورد) پێكهێنا و یارمەتی لە ئێران وەردەگرت، بەڵام دواتر پارتەكەی هەڵوەشاندەوە و چوە ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماوەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە.
ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی كامەن كە ساختەكاریان بۆكرا؟ راپۆرتی شیكاری: محەمەد رەئوف تەواوی خشتەی سندوقەكانی پارێزگای سلێمانی لەبەردەستی " درەو میدیا"یە،ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن خستویەتیە بەردەستی لایەنەكان رەسمیەو هی كۆمسیۆن خۆیەتی كاتێك لێكدانەوە بۆ دەنگەكانی ناویان دەكەیت بە ئاسانی بۆت دەردەكەوێت كە لە تەواوی سندوقەكاندا ناوی شەش كاندیدی 162 ی یەكێتی كاندیدی ژمارە( 1 ، 5 ، 10 ، 21 ، 31 ، 34 ) دەنگەكانیان دووبارە بووەتەوە لە سندوقەكاندا و دەنگیان بۆ زیادكراوە كە ئامێرەكان پرۆگرامكراون، ئەو شەش كاندیدە دەنگیان هەبوو بێت لەو سندوقانە یان نا ، ژمارەی دەنگی خۆیان بۆ نوسراوە، لەهەر سندوقێكدا بە تێكڕا 40 دەنگ بۆ ئەو كاندیدانە زیادكراوە بەپێی سندوقەكان، لە كۆی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو شەش كاندیدە ( 118 هەزار و 720 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە، تەنها لە دووبارەی ( باركۆدی) فۆرمی دەنگدانەكە كە لەلایەن ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنەوە خراوەتە بەردەستی لایەنەكان، جگە لە شێوازەكانی دیكەی ساختەكاری. چی رویدا لە 12ی ئایاردا؟ ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا رویدا بۆ لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان شۆكێكی گەورە بوو، شۆكێك كە نەیاندەزانی چۆن و بەچی رێگەیەك ساختەكاریان بەرامبەر كراوە؟، بەڵام لەدوای وەرگرتنەوەی هارد دیسكی دەنگەكان لە رۆژی 25/5/2018 ئینجا لایەنەكان بۆیان روون بۆوە چۆن ساختەكاریان لێكراوە. دوای پێدانەوەی هارد دیسكەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە لایەنەكان، لایەنەكان كەوتنە كنە و پشكنینی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی، سەرەتا نائومێدبوون دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت هیچ كێشەیەك لە ژمارەی دەنگ و شریت و كۆپی وەرەقەی دەنگی سندوقەكاندا نەبوو، بەڵام دوایی تەركیزخستنە سەر دەنگەكانی یەكێتی و سەیركردنی باركۆدی فۆرمی دەنگدانەكە، ئیدی فێڵەكەیان دۆزیەوە، كە ( باركۆدی) دەنگەكان دووبارەی زۆری تێدایە و دەبێت هەر دەنگەدەرێك باریكۆدی خۆی هەبێت و نابێت لە تەواوی عێراقدا ئەو باركۆدانە دووبارەی تیا بێت، چونكە هەر هاوڵاتیەك باركۆدی خۆی هەیە، بەڵام لە سندوقێكدا كە بە تێكڕا 40 بۆ 50 باركۆدی فۆرمی دووبارەی تێدایە، دواتر چوار لایەنە ناڕازیەكە ( گۆڕان ، كۆمەڵ ، یەكگرتوو ، هاوپەیمانی ) هەوڵەكانیان چڕكردەوە و چەندین تیمیان پێكهێنا و ئەوەی پێی گەیشتن بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگربوو بەم شێوەیە بوو:. لە رۆژی دەنگداندا ئەو ئەنجامەی بە میمۆری نێردراوە بۆ ناوەندی نیشتمانی كۆمسیۆن لە بەغداد تەنها دەنگی شریتەكان بووە و لە سندوقەكاندا كارتی دەنگدانەكان كەمتر بووە یاخود هەر نەبووە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە و گەڕانەوەی هارد دیسكەكە لە بەغداوە بۆ سلێمانی، لە سلێمانی بۆ ماوەی 2 رۆژ دواخرا تیایدا شریتی ئەنجامی دەنگدانەكە ئاساییە لەبەرئەوەی ئامێرەكان پرۆگرام كراون و لە ئەنجامەكەدا دەنگەكان بۆ ئەو شەش كاندیدە دانراوە، كە شریتی ئەنجامەكە بەراورد كراوە بە كارتی ناو سندوقەكان بە شێوەیەك زۆر زۆر بووە جیاوازییەكە پڕنەكراوەتەوە بۆیە هاتوون فۆرمی دەنگدانەكانیان كۆپی كردووە و سندوقەكانیان پێ پڕكردوەتەوە، بیریان لەوە نەكردوەتەوە كە لەگەڵ كۆپیكردنی كارتەكان باركۆدەكەش كۆپی دەكرێت و دووبارە دەبێت، بۆیە 90%ی سندوقەكان باركۆدی فۆرمی دەنگدانەكانیان دووبارەی تیابووە، بەم شێوەیە: بە تێكڕا بەپێی ئەو ئەنجامەی لایەنە ناڕازییەكان پێی گەیشتوون و جیایانكردوەتەوە لەهەر سندوقێكدا بە تێكڕا ( 40 دەنگ) بۆ شەش كاندیدی دیاریكراوی یەكێتی زیادكراوە، بۆ نمونە لە بنكەی دەنگدانی پیرەمێرد ( 126404 لە وێستگەی ژمارە 04 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) بۆ هەریەكەیان ( 8 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە، لە بنكەی دەنگدانی كەمال كوردی ( 226109 لە وێستگەی ژمارە 05 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) بۆ هەریەكەیان ( 10 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە. لە بنكەی دەنگدانی شەهید جەمال تاهیر ( 226101 لە وێستگەی ژمارە 02 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 31 ) بۆ هەریەكەیان ( 10 ) دەنگ و كاندیدەكانی ( 21 ، 34 ) هەریەكی ( 9 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە.. بەم شێوەیە تەواوی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی باركۆدەكان دووبارەن و دەنگەكانیان بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكردووە، بەپێی هارد دیسكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئۆفیسی سلێمانی. بەم شێوازە بۆ سەرجەم ئەو سندوقەكان ئەو شەش كاندیدە دەنگیان بۆ زیادكراوە، كۆی سندوقەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی لە ( 3118 ) سندوق پێكهاتووە، بەڵام لەكۆی سندوقەكان نزیكەی ( 150 سندوقی) دەنگی بۆ زیاد نەكراوە و ئاسایی بووە واتا (2968 ) سندوق دەنگ بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیاد كراوە، كە بە تێكڕا هەر سندوقێك ( 40 ) دەنگی بۆ زیادكراوە، كۆی گشتی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدە و دیارە یەكێتیش زیادكراوە دەكاتە ( 118 هەزارو 720 ) دەنگ زیادكراوە. بەپێی ئەو زیانیاریانەی " درەو میدیا " دەستی كەوتووە، یەكێك لەو لایەنە ناڕازییانە كە تانەی لە دەنگەكان داوە، وردبینی بۆ تەنها ( 65 ) سندوقی دەنگدان كردووە ( 2646 ) دەنگ بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكراوە كە هەر سندوقێك بە تێكڕا ( 40 دەنگ )ی بەردەكەوێت، كە بە تێكڕا لە ( 118 هەزار و 720 دەنگ ) بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیادكراوە. لایەنێكی تری ناڕازی كە وردبینی بۆ ( 82 ) سندوقی دەنگدان كردووە، تەواوی دەنگ و كارتەكانی ناوی ( 3457 ) باركۆدی فۆرمی دەنگدانی دووبارەی تێدابووە، دەنگی دووبارە بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكراوە، كە هەر سندوقێك بە تێكڕا ( 42 ) دەنگی بەردەكەوێت كۆی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیادكراوە ( 124 هەزارو 656 ) دەنگ بووە. لە پارێزگای سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( 267442 ) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەو ژمارە زیادكراوەی لێدەربكرێت دەكاتە (142786) دەنگی بۆ دەمێنێتەوە، ئەمە تەنها لە باركۆدی دووبارەی كارتەكان، ئەمە سەرەرای رێگەكانی دیكەی ساختەكاری لە دەنگدانی تایبەت و لە دروستكردنی كارت، كە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی " درەو میدیا " كەوتووە تەنها لە پارێزگای سلێمانی ( 104 هەزار ) كارتی دەنگدان دروستكراوە بۆ ساختەكاری. بەو پێیەش بەپێی زانیارییەكان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی ( 90 هەزار دەنگی ) بەدەستهێناوە، باڵیۆزی توركیا لای یەكێك لەلایەنە سیاسییەكان رایگەیاندبوو، بەپێی زانیاری ئەوان یەكێتی لە سلێمانی تەنها ( 90 هەزار ) دەنگی بەدەستهێناوە و ئەوی دیكەی بۆ زیادكراوە، بەو پێیەش نزیكەی ( 177 هەزار ) دەنگ بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان زیادكراوە، كە دەنگی لایەنەكانی دیكەیە، بەپێی دەنگی راستەقینەی خۆی بێت یەكێتی تەنها سێ كاندیدی لە سلێمانی دەرچووە كە یەكێكیان بە كۆتا بووە. لە داهاتوودا وردتر دەنگی راستەقینەی لایەنەكانی دیكە بڵاودەكەینەوە. ئەو شەش كاندیدەی ساختەكارییان بۆ كراوە بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستی " درەو میدیایە" ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن خستویەتیە بەردەستی لایەنەكان واتا خشتەكە رەسمیەو هی كۆمسیۆن خۆیەتی. لە تەواوی سندوقەكانی پارێزگای سلێمانی دەنگ بۆ تەنها شەش كاندیدی یەكێتی زیادكراوە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە كاندیدەكانی ژمارە ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) كە بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەو شەش كانیددیە بریتین لە كاندیدی ژمارە ( 1 ) : جوان ئیحسان كە ( 28157 ) دەنگی بەدەستهێناوە كاندیدی ژمارە ( 5 ) : بڵێسە جەبار فەرمان كە ( 26941 ) دەنگی بەدەستهێناوە كاندیدی ژمارە ( 10 ) : بەختیار جەبار عەلی كە ( 20827 ) دەنگی بەدەستهێناوە كاندیدی ژمارە ( 21 ) : ئارەزوو مەحمود كە ( 18608 ) دەنگی بەدەستهێناوە كاندیدی ژمارە ( 31 ) : حەسەن ئالی كە ( 18751 ) دەنگی بەدەستهێناوە كاندیدی ژمارە ( 34 ) : تەها حەمە ئەمین كە ( 16527 ) دەنگی بەدەستهێناوە واتا ئەو شەش كاندیدەی كە دەنگەكانیان دووبارەن لە باركۆدی سندوقەكانی دەنگدان هەر شەشیان دەرچوون، بەڵام لەو 8 كاندیدەی یەكێتی كە لە سلێمانی دەرچوون ناوی ( د. میران محەمەد و شیروان میرزا ) ناویان دووبارە نیە لە باركۆدی سندوقەكان واتا بەم شێوازەی ساختەكاریی ساختەكارییان بۆ نەكراوە، بەڵام نازانرێت بە شێوازی تر ساختەكاریان بۆ كراوە یان نا؟. كێشەكە تەنها لەوەدانیە كە ساختەكاری بەرامبەر لایەنەكانی تر كراوە بەڵكو یەكێتی ساختەكاری بەرامبەر بە كاندیدەكانی خۆشی كردووەو ئەو شەش كاندیدە ناوەكانیان پرۆگرام كراوەو لە سندوقەكاندا دەنگیان هەبوبێ یان نا ئامێری ئەلكترۆنیەكە دەنگی بۆ ئەو شەش كاندیدە نوسیوە، هەربۆیە كاندیدی تەنها یەك گروپی دیاریكراوی ناو یەكێتی دەرچونەو گروپەكانی تری ناو یەكێتی بە كۆتاش كاندیدیان دەرنەچووە، كە هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی كە ئەنجامەكە دەرچووە توشی شۆك بوون، چونكە ئاگاداری ئەو كارە نەبوون.
(درەو میدیا): كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند 1875 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراون و دەستەی دادوەری لەماوەی 10 رۆژدا یەكلایان دەكاتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئایاری 2018 ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان سازكرد. لە كۆنفرانسەكەدا رایانگەیاند ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان هاوشێوەی ئەنجامەی سندوقەكانی دەنگدانن و جیاوازیان نیە و سیستمی ئەلیكترۆنی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هاكنەكراوە و هەندێك لایەن دەیانەوێت كودەتا بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردندا بكەن. هەروەها ئاشكراشیانكرد 1875 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دراون و دەستەی دادوەریش لە ماوەی 10 رۆژدا یەكلایاندەكاتەوە و بڕیارەكانیشی مولزەمە بۆ كۆمسیۆن و لایەنە دژەكانیش. دەربارەی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراقیش ئەندامانی كۆمسیۆن رایانگەیاند :" رێز لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران دەگرین، بەڵام یاسا دەسەڵاتدارە و لەسەروو بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوەیە." ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشیانكردەوە كە ئامادەن بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی دەنگەكان، ئەگەر لایەنی دەسەڵاتدار بڕیاری لێبدات و جەختیشیانكردەوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە هەر بارودۆخێكدا لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە نەك پەرلەمانی عێراق.
گفتوگۆی رۆژنامهوانی: نیاز عهبدوڵڵا عهتا سهراوی ئهندامی ئهنجوومهنی ناوهندی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان و فهرماندهی سهربازی پێشووی ئهو حیزبه وهك كهسێكی نزیك له خانهوادهی تاڵهبانی و نزیك له نەوشیروان مستهفا ناسراوه، له ناكۆكی سیاسی نێوان ئهو دوو حیزبهشدا زۆرجار له لایهن خانهوادهی تاڵهبانییهوه نێوەندگیری ئهو دوو لایهنهی پێسپێردراوه. (درهو میدیا) له گفتوگۆیهكی رۆژنامهوانی لهگهڵ ناوبراودا ههوڵهكان بۆ گهیشتنه رێككهوتنی نێوان پارتی و یهكێتی دهخاته بهر باس و رووداوی "هێرش بۆسهر مهكۆی سهرهكی بزووتنهوهی گۆڕان" تاوتوێ دهكاتهوه. درهو میدیا: له شهوی هێرشهكهی شیخ جهعفهر بۆ سهر بزووتنهوهی گۆڕان له 12ی ئایار، تۆ بۆچی به چهك و پاسهوانهكانتهوه له مهكۆی سهرهكی گۆڕان بووی؟ عهتا سهراوی: سهرهتا ئهمهویت ئهوه راست بكهمهوه شیخ جهعفهر هێرشی نهكرده سهر مهكۆی سهرهكی بزووتنهوهی گۆڕان. من به رێككهوت كاتژمێر 9:25 ی شهو لهگهڵ نما تهلهفۆنم كرد له كاتی قسهكردنمان لهگهڵی گوێم له تهقهیهكی زۆر بوو. ئهو كات له ماڵی هاوڕێیهكم بووم له نزیك گردهكه، پرسیارم لێكرد، وتم ئهوه چییه؟ وتی هاتنه سهرمان. ئاخیر رۆژی ههڵبژاردن بوو، پێشمهرگهكانم له شارهزوورهوه هاتبوونهوه، یهكسهر به پێشمهرگهكان و چهكهوه چوومه ئهوێ بۆ بهرگری له مهزاری كاك نهوشێروان و كوڕهكانی كاك نەوشیروان. من له رابردووش نهمشاردۆتهوه ئيلتیزاماتێكی ئهخلاقی و كۆمهڵایهتیمان لهگهڵ بهڕێز كاك نهوشێروان ههبووه. به ئێستاشهوه من له 2006وه له وازهێنانی كاك نهوشیروانهوه تاوهكو 2009 و جیابوونهوهی له یهكیتی، یهك رێچكه و یهك رێباز و یهك مهبدهئم ههبووه، باوهڕم بهوه ههبووه ئهبێ ههر یەكبگرینەوە لهگهڵ گۆڕان و سووربووم لهسهر ئهوه. ئێستاش لهسهر باوكیان و مهزاری كاك نهوشێروان، وهك چۆن لهسهر مهزاری مام جهلال و یهكیتی نیشتیمانی خۆم بهكوشت ئهدهم ئاواش لهسهر خانهوادهی كاك نهوشیروان و كاك نهوشێروان خۆم به كوشت ئهدهم. بهداخهوه كاك جهعفهر تهلهفۆنی لهگهڵ كاك قادری حاجی عهلی كردبوو لهسهر گواستنهوهی سندوقهكانی دهنگدان و ئهنجامهكانی ههڵبژاردن ههڵه تێگهیشتن لهنێوانیان ههردووكیان دروستبوو، زۆر كهس لێدوان ئهدهن له لای گۆڕان و یهكێتی كه له ئهلفهوه تا یای تهنانهت ههندێكیان تا 1:30 شهو ههر ئاگایان له هیچ نهبووه و ههر خۆیان ئهكەن به پاڵهوان. كاتێك من لهگهڵ پێشمهرگهكان و كاك حهسهنی مام ساڵح بووم و چوومه ماڵی كاك نهوشێروان، كاك قادری حاجی عهلی له ژوورهكهی بوو تهلهفۆنهكهی هێشتا به گوێچكهیهوه بوو و له گهرمهی تهقهكان ئێمه لهوێ بووین، تا نیو سهعات دوای ئهوهش جگه له چهند كارمهندێك و ههوڵسوڕاوی گۆڕان لهو ناوهبوون یهك بهرپرسی حیزبی لهوێ نهبوو. له دهرهنجامی موناقهشه و شهڕه قسهی كاك جهعفهر و كاك قادر، كاك قادر به منی وت تهقهكان بهر وێنهكهی كاك نهوشێروان و مهكۆی سهرهكی كهوتوون، وتی لهگهڵ شێخ جهعفهر دهنگه دهنگمان بووه و ئهو جنێوی داوه و منیش جنێوم داوه و وتوومه ئهگهر پیاوی وهره بۆ ئێره له گردهكهم و ئهویش هاتووه. ئهمه دهقی قسهی كاك قادر بوو و شێخ جهعفهریش ههر وای وت، دهرهنجام ئهمه شتێكی بهرنامه بۆداڕێژراوی یهكێتی و گۆڕان نهبوو، دوو هاوڕێ بهشهڕ هاتوون ئهو كارهساتهی لێكهوتهوه. وهك چۆن لهسهر مهزاری مام جهلال خۆم به كوشت ئهدهم، ئاواش لهسهر خانهوادهی كاك نهوشیروان خۆم به كوشت ئهدهم درهو میدیا: تۆ سهرهتا وتت شێخ جهعفهر هێرشی نهكرده سهر مهكۆی گۆڕان، ئهگهر شێخ جهعفهر هێرشهكهی نهكردووه كێ له یهكیتی كردوویهتی؟ عهتا سهراوی: بهڵی شێخ جهعفهر بوو، بهڵام ئهمه به بهرنامه نهبووه نه له لای كاك قادر و نه له لای كاك جهعفهر. له قسه كردن لهگهڵ یهك بهشهڕ هاتوون ئهو پێیوتووه من له گردهكهم ئهگهر پیاوی وهر ئێره، ئهویش وتوویهتی واهاتم. ئهوانیش تهقهیان له پاسهوانهكانی كاك جهعفهر كرد لهبهردهم بارهگای سهرهكی گۆڕان، بهداخهوه نهئهبوو ئهوه روویبدایه. تا دوای نیو سهعات ئێمه لهوێ ماینهوه و كاك قادر و چیا و نما ئاگادارن، نهشمان ئهزانی تهرهف كێیه. دوای ئهوه كاك عومهری سهید عهلی و كاك عوسمانی حاجی مهحمود و ئارامی شێخ محهمهد و هوشیار عهبدوڵڵا و، زۆرێك لهو برادهرانه مامۆستا جهمالی حاجی محهمهد دوای دوو سهعات بۆ 45 دهقه هاتوونهته ئهوێ. كهمتر له سهعاتێك دوای ئهوه لهگهڵ حاكم قادر و لهگهڵ زۆربهی برادهرهكانی خۆمان قسهم كردووه، دهرهنجام گهیشتینه ئهوهی كه دۆخهكه ئارام بكهینهوه و راگهیاندنیان واز لهوه بهینێت كه بانگهواز بكات خهڵك بێنێت بۆ گردهكه و توانیمان ههڤاڵانی خۆمان كاك عومهری سهید عهلی و كاك عوسمانی حاجی مهحمود و مامۆستا جهمال لهگهڵ هێرۆ خان و كاك حاكم قادر و كاك عیماد بگهیهنینه یهك و شتهكه كۆتایی بێ و كۆتایی پێهات. درهو میدیا: بزووتنهوهی گۆڕان بهتۆمهتی ساختهكارییهكانی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له ههڵبژاردن به فهرمی بهیاننامهی راگهیاند، بۆچی تۆ ئهمه به شهڕی نێوان دوو كهس ئهخهیته روو؟ عهتا سهراوی: من ئێستاش ئهڵێم بهداخهوه ئهمهیان كرد به وهزعی ئهلبیسهكه. بهداخهوه گۆڕان و ئهو پێنج حیزبهی تریش دۆخهكهیان والێكرد شهڕهكهیان كرد به شهڕی یهكێتی و ئهو هێزه ئۆپۆزسیۆنانه، وهكو ئهوهی له دهۆك و ههولێر و موسڵ شامی شهریف بێت و هیچ رووینهدابێت. بهشێكیان چوونه پاڵ توركمان و عهرهبهكان له كهركوك دژ به یهكێتی، ئهمه كارهساته ئێمه تێی كهوتووین، من بهش به حاڵی خۆم وهكو یهكێتییهك ئهگهر یهكێتییهكان و گۆڕانهكان به كاك بهرههمیشهوه، ئهگهر مام جهلال ناس یان كاك نهوشێروان ناس و گۆڕان ناس بن ئهبێ یهكێتی و گۆڕان و كاك بهرههم یهك بگرینهوه ئهمه چارهسهری كێشهكه ئهكات، لهم وڵاته ئهگهر ئهمه نهبێ ئهنجامی ههڵبژاردن له عێراق ههڵبووهشێتهوه شهڕێكی خوێناوی له زۆنی سهوز له نێوان ئهم هێزانه دروست ئهبێ و باجهكهشی زۆر زۆر قورسه. درهو میدیا: ئهم ناكۆكییهی نێوان هێزه سیاسییهكان لهگهڵ ئێوه و پارتی، چهنده ئێوه هاندهدات بۆ بهستنی هاوپهیمانێتییهكی نوێ بهئامانجی كاركردن له بهغداد؟ عهتا سهراوی: كورد ئهبێ ههموومان بتوانین هاوپهیمانییهكمان ههبێت و یهك بهرهمان ههبێت له عێراق، بهڵام من بهش بهحاڵی خۆم پێمباشه یهكێتی لهگهڵ هێزهكانی ئۆپۆزسیۆن كه لێرهن لهگهڵ ئهوان پێكبێت كه یانزه كورسییان ههیه، مهرجی پێكهاتنمان لهگهڵ پارتیش پێكهاتن بێ لهگهڵ گۆڕان و هاوپهیمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری و هێزهكانی تر له لایهنه ئیسلامییهكان. ئهمه ئهگهر بمانهوێت بۆ دەستكەوتی نهتهوهیی و نیشتیمانی بچینه بهغداد، ئهگهر بۆ دهسكهوتی حیزبیش بێت بهداخهوه پێموایه ئێمه و پارتی رێككهوتنی سهرۆكی ههرێم بۆ ئهوان و سهرۆكی عێراق بۆ ئێمه دووبارهبكهینهوه ههڵهیهكی گهورهیه. درهو میدیا: ئایا ههوڵی كردهیی ههیه بۆ بهستنی ئهو هاوپهیمانێتییه لهنێوان ئێوه و پارتی؟ ئاماژهكانی گهیشتنه رێككهوتن دهركهوتوون؟ عهتا سهراوی: بهڵی له ههردوولا ههیه. پارتی ئهو بڕوایهیان ههیه یهكێتی لهگهڵ گۆڕان و كاك بهرههم دوور بكهوێتهوه، بۆیه من بهش بهحاڵی خۆم به ئهنجامی ههڵبژاردنی عێراق خۆشحاڵ نیم، ئهوهی من ئهیبینم ئهو حكومهتهی له ئایندهی عێراق دروست ئهبێت ئهگهر ئهنجامی ههڵبژاردن له عێراق ههڵبووهشێتهوه ئهوا عێراق بهرهو ههڵوهشانهوه ئهڕوات، ئهگهر حكومهتیش پێكبێت بهڕاستی حكومهتێك نابێت له ئاستی پێویست و خواستی خهڵكی عێراق و كوردستان بێت. ئهگهر ئهنجامی ههڵبژاردن له عێراق ههڵبووهشێتهوه شهڕێكی خوێناوی له زۆنی سهوز دروست ئهبێ درهو میدیا: لهسهرهتاوه پارتی دیموكرات له رێگای وتهبێژی حیزبهكهی یهكێتی تۆمهتباركرد به ئهنجامدانی ساختهكاری ئهلیكترۆنی له پارێزگای سلێمانی، ئێوه چۆن هاوپهیمانی لهگهڵ هێزێك دهبهستن كه وهك ساختهكار دهتانبینێت؟ عهتا سهراوی: بریا یهكێتی ئهوهنده ئیمكانییهتمان ههبوایه كه بمانتوانیایه كۆنتڕۆڵی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق بكهین، ئهمه بوختانێكی گهورهیه. ئێمه سێ كورسی دهنگمان كهمی كردووه، ئهگهر یهكێتی تهزویری بكردایه ئهبوو ئێمه 25 بۆ 30 كورسیمان بهێنایه نهك سێ كورسی دابهزین. ئهمه جگه له بوختانێك و جگه لهوهی بههاوكاری و پشتیوانی حیزبی و ئیعلامی و مهعنهوی پارتی و ههندێ هێزی لایهنی ئیسلامی و ههندێ لایهنی سلێمانی ویستیان گهلهكۆمهیهك له یهكێتی بكهن، پێیان وابوو یهكێتی له ئهرزئهدهن. بهڵام چاوهڕوانی ئهوهیان نهئهكرد یهكێتی بهو ههموو فشار و گهلهكۆمهیهی لهسهرییهتی و له سهرۆكی پارتییهوه تا دێته خوار بۆ داپۆشینی 25ی ئهیلول كه سهرو بنی زمانی شكستی خوارد له ریفراندۆم، یهكێتی تۆمهتبار ئهكات بهوهی له 16ی ئۆكتۆبهر خیانهتی كردووه، به ههموویان ئهیانویست یهكێتی بهچۆكدا بهێنن بهڵام یهكێتی خۆی گرت و قاعیدهی جهماوهی توانی وا بكات كهمترین زهرهر بكات به سێ كورسی. ئێمه به سێ كورسی پاشهكشهمان كردووه نهك ئهوهی سهركهوتنی گهورهمان بهدهستهێنابێت. من هیچ خۆشحاڵ نیم بهو ئهنجامه و ئومێدمان وابوو كورسی زیاتر بهدهستبهێنین، بهڵام ئهوانهی خهونیان وابوو كهوتنی یهكێتی ببینن نهیانتوانی.
(درەو میدیا): دوای ئەو رەخنە زۆرانەی لێی گیرا بەهۆی نوسراوەكانی لەبارەی هەوڵەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند، سەرۆكایەتی كۆمار ئەگەری رودانی یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتناكاتەوە هەروەك ئەوەی جەختیش لەسەر روودانی ناكات، بەڵام سەرۆك كۆمار پشتیوانی لە گرتنەبەری رێكاری یاسایی دەكات. دوێنێ شەو فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق دوو نوسراوی بڵاوكردەوە و تێیدا ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئەو لیژنەیەی كە حكومەت دروستیكردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانەكانی رودانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار. نوسراوەكانی فوئاد مەعسوم نیگەرانی لێكەوتەوە و ژمارەیەك لایەنی سیاسی عێراقی و كوردی بەیاننامەیان لەسەر بڵاوكردەوە. لەو رونكردنەوەیەدا كە نوسینگەی راگەیاندنەكەی بڵاویكردوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، فوئاد مەعسوم زامنی پابەندبون بە دەستور دەكات و ئەركی ئەوەیە چاودێری هەموو بابەتێك بكات كە دژ بێت لەگەڵ بنەمای دەستور و یاساكان و لەوچوارچێوەیەدا نوسراوی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵی كردووە بەوپێیەی ئەو دادگایە بەرپرسە لە لێدانەوەی دەستور. رونكردنەوەكەی سەرۆك كۆمار جارێكی تر جەخت لەسەر ئەوە دەكات هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە و لەوەش زیاتر رەخنە لە پەرلەمان دەگرێت كە دانیشتنەكانی بە كراوەیی بەجێدەهێڵێت، لەوبارەیەشەوە ئاماژە بە دوو بڕیاری دادگا فیدراڵی دەكات (بڕیاری 55/2010 و بڕیاری 56/2010) كە هێشتنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بە نادەستوری ناودەبات. سەرۆك كۆمار جارێكی تر جەخت لەسەر نادەستوریبوونی ئەو لیژنە باڵایە دەكات كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانی ساختەكاری پرۆسەی هەڵبژاردن دروستیكردووە. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار دەڵێ" فوئاد مەعسوم بە یەك دووری لە هەمووانەوە رادەوەستێت و پشتیوانی هیچ كوتلە و لایەنێكی سیاسی ناكات.
(درەو میدیا): هەر سێ فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی و یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەیاننامەیەك وەڵامی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق دەدەنەوە و رایدەگەیەنن كە بە گوێرەی دەستور پێویستە سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستوربێت و پەرۆشبێت بۆ پاراستن و بەرگری لێكردنی، بەڵام ئێستا دەستوەردەداتە چەند پرسێك كە لە دەرەوەی دەسەڵاتە دەستورییەكانییەتی و خۆی دەخاتە سەنگەری بەرگریكردن لە ساختەكاران. ئەو سێ فراكسیۆنە دەڵێن:" دەمانەوێت ئاماژە بە مادەی 67ی جەستور بكەین كە ئاماژە بۆئەوە دەكات سەرۆك كۆماری سیبموڵی یەكێتی وڵاتە و شەونخونی دەكات بۆ پاراستنی دەستور و یەكگرتوویی عێراق، هەروەها مادەی 68ی دەستور دەڵێت سەرۆك كۆمار پێویستە پاك و دادپەروەر بێت، نازانیت بۆچی گەڕاندنەوەی ماف و جێبەجێكردنی یاسا و هەوڵدان بۆ دادپەروەریی و پاراستی دەنگی دەنگدەران و دەنگی شەقام و لێپرسینەوە لە ساختەكاران پێشێلكردنی دەستورە، یان بەرگریكردن لێیان و شاردنەوەیان پێشێلكاریی دەستورە؟". لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا ئەو سێ فراكسیۆنە رایدەگەیەنن كە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار دەستور لە مادەی 73 دا دیاریكردون، و هیچ مافێكی نەداوەتێ دەستوەربداتە كاری دەسەڵاتی یاسادانان، كە باڵاترین دەسەڵاتە لە عێراقدا، هەروەها لەبیری چووە كە پۆستەكەی لە رێگەی پەرلەمانەوە وەرگرتووە و سیستمی عێراق پەرلەمانییە، هەروەها مادەی 102ی دەستور باس لەوەدەكات كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ملكەچی چاودێری و سەرپەرشتی پەرلەمانە و پەرلەمان چاودێری كارەكانی دەكات و سەرپەرشتی دەكات و كۆمسیۆن لەلایەن پەرلەمانەوە پێكدەهێنرێت و ئەوەش مافی ئەوە دەداتە پەرلەمان یاسای كۆمسیۆن هەمواربكاتەوە لەكاتێكدا كە ئەو هەموارە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت." لە كۆتایی بەیاننامەكەشیاندا رایدەگەینن:" لەم سۆنگەیەشەوە لەبەر بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، داوا لە سەرۆك كۆمار دەكەین رێز لە دەستور و دەسەڵاتەكانی تر بگرێت و بێ لایەن بێت لە هەڵوێستەكانیدا و واز لە لایەنگری و بەرگریكردن بهێنێت لە گەندەڵكاران و ساختەكاران و سەرۆكی هەموو عێراق بێت نەك حزبەكەی یان لایەنێكی سیاسی دیاریكراو."
(درەو میدیا): سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" و كاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا رایدەگەیەنێت هیچ پەیوەندییەكی ئەندامێتی و رێكخراوەیی لەگەڵ پەكەكەدا نیە. دەمیرتاش كە ئێستا بەتۆمەتی پشتگیری لە تیرۆر و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە لە زینداندایە لە نامەیەكیدا بۆ كەناڵی " FOX " دەڵێت:" ئەگەر پەیوەندی ئەندامێتی یان رێكخراوەییمان لەگەڵ پەكەكەدا هەبوایە، ئەوا بە راستی و ئازایانە و بێ ترس دەمانوت، ئێمە چارەسەرێكی ئاشتیانەمان دەوێت بۆ پرسی كورد لە توركیا و لە پێناوی ئەوەشدا پێویستە پەكەكە دەستبەرداری چەك بێت." سەلاحەدین دەمیرتاش لە پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 2017ەوە لە زیندانی ئەدرنە زیندانی كراوە و ئێستا كاندیدی هەدەپەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیارە 24 حوەزیران بەڕێوەبچێت.
(درەو میدیا): بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا هۆشداریدەداتە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان و رایدەگەیەنێت دوودڵ نابن لە بەكارهێنانی هێز بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیاندایە. ئەسەد لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " روسیا الیوم" وتی:" تاكە كێشە كە لەسوریا ماوەتەوە ئێستا هێزەكانی سوریای دیموكراتە." ئەسەد وتیشی:" بە دوو بژاردە مامەڵە لەگەڵ هەسەدەدا دەكەین، یەكەم كردنەوەی دەرگای دانوستانە لەگەڵیاندا، چونكە زۆرینەیان هاوڵاتی سوریان و وا پێویست دەكات كە وڵاتەكەیان خۆش بوێت و ناخوازن بوكەڵەیەك بن بەدەستی هیچ بیانییەكەوە." ئەسەد بە زمانی هەڕەشەوە وتیشی :" ئەگەر لەگەڵ یەكدا وەك هاوڵاتیی سوریی نەژین، ئەوا پەنادەبەین بۆ رزگاركردنی ئەو ناوچانە بە هێز، ئەوە خاكی خۆمانە و مافی خۆمانە و ئەركی خۆمانە ئازادی بكەین و پێویستە لەسەر ئەمریكییەكان ناوچەكە بەجێبهێڵن و بە رێگایەك لە رێگاكان بەجێی دەهێڵن." لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئەسەد رایگەیاند ئەمریكییەكان بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی هاتن بۆ عێراق، بڕوانن چیان بەسەرهات و پێویستە وانەیان وەرگرتبێت." ئەسەدد ئاشكراشیكرد خەریكبوو پێكدادانی روسیا و ئەمریكا لە سوریا رووبدات، بەڵام بۆ خۆشبەختی بەهۆی دانانی سەركردایەتی روسیا، نەك سەركردایەتی ئەمریكا، رووینەدا.
(درەو میدیا): نزیكەی 20 رۆژی تێپەڕێووە بەسەر بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، هێشتا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە جێگیر نەبووە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی دەنگدان لە (1021) وێستگە هەڵوەشاندوەتەوە بەهۆی سەرپێچیكردنی مەرجەكانی هەڵبژاردن. سەرباری ئەو وێستگانەی كۆمسیۆن خۆی ئەنجامەكانی هەڵوەشاندوەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڕیارێكی دەركرد بۆ ئەژماركردنەوەی دەنگی رێژەی 10%ی سندوقەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەكان. ئەگەر ئەو رێوشوێنانەی گیراوەتەبەر بگەنە ئەنجامی كۆتایی، ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار گۆڕانكاری بەسەردا دێت و رەنگە هەندێك كاندیدی دەرچوو سەرنەكەون بۆ پەرلەمان و دەنگی هەندێك لیست و قەوارەش زیاد بكات. ئەو وێستگانەی دەنگدان كە لە ناوخۆی وڵات هەڵوەشێندراونەتەوە: ئەو وێستگانەی دەنگدان كە لە دەرەوەی وڵات هەڵوەشێندراونەتەوە: ژمارەی دەنگدەران لە دەرەوەی وڵات دەگاتە (179329) دەنگدەر، نزیكەی (20) كاندید بەهۆی دەنگدانی دەرەوە سەركەوتوون بۆ پەرلەمان، ئەگەر ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە هەڵوەشێندرێتەوە، ئەو (20) كەسە زەرەرمەند دەبن. سەرچاوەی زانیاریەكان/ سۆمەریە نیوز
(درەو میدیا): بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی دەنگەكانی دەرەوەی وڵات و ژماردنەوەی دەنگەكان، گفتوگۆی زۆری دروستكردووە، تارق حەرب شارەزای دیاری یاسای دەستوری و یاساكان لە عیراق ، لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت " بڕیاردان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەی عیراق پێویستە بەیاسا بێت نەك بە بڕیار، لەبەرئەوەی دەستوری عێراقی ئەو حاڵەتانەی دیاریكردووە كە تێیدا بڕیار دەردەكرێت، وە هەموو حاڵەتەكانی تر پێویستی بەدەرچونی یاسا هەیە، هەروەك هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە یاسایە، چونكە هەڵبژاردن لە دەرەوه(دەرەوەی عیراق) بەیاسا كراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێویستی بەیاسایە، واتە دەبێت لەهەمان پلەی یاسا بێت، یاسا بە یاسا هەڵدەوەشێتەوە نەك بەبڕیار، بۆیە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو نیە(كافی نیە)، بەتایبەت سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی دەرەوەی عیراق، چونكە مافی دەنگدان یەكێكە لەو مافانەی كە دەستوری عیراقی زامنی كردووە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی. جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەست، پێویستی بە یاسا نیە، بڕیار بەسە بەڵام تارق حەرب پێی وایە جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست تەنها پێویستی بە بڕیارەو یاسای پێویست نیە، دەڵێت " جیاكردنەوەی ئەژماركردنی دەنگەكان ، پێویستی بەیاسا نیە، بڕیار بەسە، پێویستە لەسەر كۆمسیۆن جێ بەجێی بكات ،چونكە ئەوە هەروەك دەوترێت لە مافەكان نیە ،بەڵكو دادپەروەری لەنێوان كاندیدەكان بەدیدەهێنێت، پەیوەندی بە زیادكردنی دەنگی كەسێك وە كەمكردنی دەنگی كەسێكی تر نیە، بۆیە پێویستە لەسەر كۆمسیۆن جێ بەجێی بكات هەرچەندە كۆمسیۆن ڕایگەیاند كە هەڵدەستێت بەجێ بەجێ كردنی ئەو بڕیارە. " هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەی عێراق پێویستی بە یاسایە نەك بڕیار تارق حەرب دەڵێت پەرلەمان دەتوانێت یاسایەك دەربكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەڵبژاردنەو دەڵێت: " پەرلەمانی ئێستا بە دەنگی(٢٠١) پەرلەمانتاری دەتوانێت یاسایەكی نوێ دەربكات، بۆ هەڵوشاندنەوەی ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا و دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان لەعیراق بەڵام بۆ دۆخی ئێستا لە عێراق قورسە"
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە " درەومدیا"ی راگەیاند، ئەمرۆ لە بەغداد تانەكانمان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار رادەستی ئەنجومەنی كۆمسیاران كرد لە بارەگای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەغداد. وتیشی لە دەستەی دادوەری كۆمسیۆن بۆ تانەكانی هەڵبژاردن پێیان راگەیاندین دەبێت تانەكان رادەستی كۆمسیۆن بكرێت و كۆمسیۆنیش دەیداتە دەست دەستی دادوەری تایبەت بە خۆی.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت تەنها مانگێك ماوە بۆ تەواوبونی ویلایەتەكەی، دوای چوارساڵ بێدەنگی دواجار فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بێدەنگی شكاند. سەرۆك كۆماری عێراق ئەمشەو لە دوو نوسراودا بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ هەر جۆرە لێكۆڵینەوەیەك لە گومانەكانی ساختەكاری لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایار راگەیاند. لە نوسراوی یەكەمدا فوئاد مەعسوم دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند كە داوای ئەژماركردنەوەی رێژەی 10%ی دەنگەكان و هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات و دەنگی ئاوارەكان دەكات. فوئاد مەعسوم دەڵێ بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران نادەستورییە و لە دەستوردا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن بە پەرلەمان نەدراوە. لە نوسراوی دووەمیشدا كە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كردووە، بە ناڕاستەوخۆ دژایەتی خۆی بۆ كاری ئەو لیژنەیە نیشان دەدات كە ئەنجومەنی وەزیران پێكیهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە ساختەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و بە هەمان شێوە پێكهێنانی ئەو لیژنەیەش بە "نادەستوری" دەزانێت. بەپێی دەستوری عێراق سەرۆك كۆمار دەبێت "شەونخونی بكات بۆ پارێزەگاریكردن لە دەستور"، رەنگە نوسراوەكانی سەرۆك كۆمار لەژێر ئەم ناونیشانەدا نوسرابێت، بەڵام لەماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتییەكەیدا چەندینجاری تر دەستور پێشێلكراوە و ئەو بێدەنگ بووە. هەر بەپێی دەستوری عێراق دەبێت سەرۆك كۆمار بێلایەنی خۆی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بپارێزێت، فوئاد مەعسوم بە دەركردنی ئەو دوو نوسراوە هێندەی وەك پارێزەری ئەو لایەنانە دەركەوت كە دژایەتی دووبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان دەكەن هێندە وەكو پارێزەری دەستور خۆی نمایش نەكرد. نوسراوەكانی فوئاد مەعسوم دوای چەند كاتژمێرێك هات لە كۆبونەوەی لەگەڵ سێ جێگرەكەی (نوری مالیكی – ئەیاد عەلاوی- ئوسامە نوجێفی)، سێ جێگر كە تاڕادەیەك هەرسێكیان نیگەرانن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. ئەوەی جێگەی سەرەنجە راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی كۆبونەوەی سەرۆك كۆمار و سێ جێگرەكەی باسی لەوەدەكرد، لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوە لەسەر " پێویستی رێزگرتن لە ئیرادەی راستەقینەی دەنگدەران و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پارێزگاریكردن لە سەلامەتی پرۆسەی دیموكراتی و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكانی وڵات". لە چوار ساڵی رابردوودا فوئاد مەعسوم بە بەهانەی ئەوەی بەپێی دەستور دەبێت ئەو بێلایەن بێت لە زۆربەی پرسە هەستیارەكاندا خۆی پاراستووە و هیچ قسەیەكی ئەوتۆی نەكردووە، بەڵام ئێستا كە زۆرێك لە لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە و دەڵێن ساختەكاری كراوە، ئەو بێلایەنی خۆی لەدەستدەدات و لەبری دۆزینەوەی رێگەی دەستوری و یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانەكانی ساختەكاری، رێگە نادەستورییەكان دیاری دەكات. حزبەكەی فوئاد مەعسوم (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) یەكێكە لەو حزبە بەشدارانەی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار كە زۆرترین پەنجەی تۆمەتی ساختەكاری بۆ درێژ دەكرێت، ئەم تۆمەتانەش تەنیا لەلایەن لایەنە كوردییەكانی هەرێمی كوردستانەوە نییە، لایەنە توركمان و عەرەبەكانی كەركوكیش بەهەمان شێوە تۆمەتی ساختەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەدەنە پاڵ یەكێتی، رەنگە ئەمە هۆكارێكی تر بێت فوئاد مەعسومی ناچاركردبێت بێلایەنی لەدەستبدات و بكەوێتە سەنگەری بەرگری لە حزبەكەی. فوئاد مەعسوم كە وەكو نوێنەری كورد لەسەر كورسی یەكێك لە بەرزترین پۆستەكانی بەغداد دانیشتووە، چاوەڕوان دەكرا لە پرسی ریفراندۆمدا رۆڵی گەورە و یەكلاكەرەوە ببینێت، بەڵام ئەو خۆی پاراست بە لێدوانێك هەردوولا بەغداد و هەولێری رازیكرد، ئەو لەبارەی ریفراندۆمەوە وتی: ریفراندۆم دەستورییە، بەڵام جیابونەوە لە عێراق نادەستورییە. دوای ریفراندۆم و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان یان ئەوەی ناوی لێنراوە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، بەهەمان شێوە فوئاد مەعسوم خۆی پاراست و هیچ قسەیەكی ئەوتۆ و كاریگەری لەسەر بارودۆخەكە نەكرد. نوسراوەكانی فوئاد مەعسوم دوای چەند كاتژمێرێك هات لە بانگەوازی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی عێراق كە بە ئاشكرا داوایان لێكرد بێدەنگی بشكێنێت و رێوشوێن بگرێتەبەر دژی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن. نوسراوەكانی فوئاد مەعسوم لەبارەی پرسی ساختەكاری و هەوڵدان بۆ رێگریكردن لە رێوشوێنەكانی پەرلەمان و حكومەت رەنگە هیچ شتێك نەبێت جگە لە رازیكردنی حزبەكەی بەتایبەتی بەكاتێكدا قسەوباس هەیە بیەوێت بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتی خۆی كاندید بكاتەوە.
(درەو میدیا): فوئاد مەعسوم داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو لیژنەیە رابگەیەنێت كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێكۆڵینەوە لە ساختەكاری پرۆسەی هەڵبژاردن دروستیكردووە. لە نوسراوێكدا بۆ دادگای فیدراڵی كە بەڕێوەبەری نوسینگەی فوئاد مەعسوم ئیمزای لەسەر كردووە هاتووە: داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت لەبارەی ئاستی دەستوریبونی ئەو بڕیارەی كە رۆژی 24-5-2018 ئەنجومەنی وەزیران دەریكردووە. رۆژی 24ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەكی بەپەلەی كرد، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای باڵا و سەرۆكی دەستەی نەزاهە و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆكی فەرمانگەكانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و لیژنەی ئەمنی و تیمە ئەلیكترۆنییەكان بەشداربوون. لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لە سەرۆكی ژمارەیەك لەو دامودەزگایانە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی رودانی ساختەكاری گەورە لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایار. لە نوسراوەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق پرسیار لە دادگای فیدراڵی دەكات لەبارەی ئەوەی "ئاخۆ بڕیاری لەو جۆرە (دروستكردنی لیژنە) كاری ئەنجومەنی وەزیرانە كە لە ماددەی 80ی دەستوردا هاتووە ؟. وەك ئەوەی بۆ دادگای روون بكاتەوە كە دروستكردنی لیژنەی لەوجۆرە كاری ئەنجومەنی وەزیران نییە، لەنوسراوەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێ" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپێی حوكمەكانی ماددەی (102) دەستور پێكهێنراوە و ئاماژە بەوەكراوە ملكەچە بۆ چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و .. یاسای ژمارە (11) ی ساڵی 2007 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رێگای تانەدانی لە بڕیارەكانی كۆمسیۆن دیاریكردووە. دەقی نوسراوەكە:
(درەو میدیا): فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماریی عێراق بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەندێك پارێزگا بە (نادەستوری) ناودەبات. لەو نوسراوەدا كە بەڕێوەبەری نوسینگەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق ئیمزای لەسەر كردووەو ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراوە هاتووە: بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران كە رۆژی 28-5-2018 دەرچووە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی هەندێك لە پارێزگاكان و ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لە بنكەكانی تر لە خۆدەگرێت، سەرۆكایەتی كۆمار وای دەبینێت ئەو بڕیارە سەرپێچی حوكمەكانی دەستور و یاسای كۆمسیۆنە. لە بەشێكی تری نوسراوەكەدا، نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پەیوەندی بە دادگای باڵای فیدراڵییەوە كراوە بۆ ئەوەی بۆچونی خۆی لەوبارەیەوە رابگەیەنێت. ئەم هەڵوێستەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق دوای كۆبونەوەیەكی دێت لەگەڵ هەرسێ جێگرەكەی (نوری مالیكی- ئەیاد عەلاوی- ئوسامە نوجێفی) و پێچەوانەی راگەیەندراوی دوای كۆبونەوەكەیە كە تێیدا باسلەوەكراوە دەبێت بەدواداچون بۆ گومانەكانی ساختەكاری بكرێت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا. هاوكات بڕیارەكەی فوئاد مەعسوم دوای ئەوەدێت كە فراكسیۆنی حزبەكەی (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لێكرد وەكو سەرۆك كۆمار هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت و بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن رابگرێت. دەقی نوسراوەكە: