ئومێد قه‌ره‌داخی نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێك له ره‌مزه گه‌وره‌كانی شۆرشی كورد ، هێمایه‌كی به‌رجه‌سته‌ی پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و به‌هاكانه‌وه، به‌لای منه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌نگاوه‌رێكی هه‌میشه‌یی بوو بۆ ئازادی، ئه‌و له هه‌رشوێنێك بوبێت، ئه‌و شوێنه گۆره‌پانی ململانێ و به‌ره‌نگاری بوه له پێناو ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینساندا، هه‌موو كاتێك بۆ ئه‌و كاتی ده‌ستپێك بوه و ئه‌و هه‌میشه روو له ئایینده بوو، ئه‌مه ره‌نگه جه‌وهه‌ریترین خاڵێك بێت له پراكتیكی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فادا، لای ئه‌و هیچ كاتێك دره‌نگ نه‌بوو بۆ ده‌ستپێكردن، ئه‌م جه‌نگاوه‌ره‌ی ئازادی دوو ساڵ به‌رله‌ئێستا كۆچیدوایی كرد، دوای خۆی هه‌م كه‌له‌پورێكی سیاسی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌م بوونێكی كاریزمایی گه‌وره‌ی له نێو سیاسه‌ت و شۆرشدا به‌جیهێشت، به بروای من له‌یه‌كه‌م ساتی وه‌فاتیه‌وه كه‌له‌پووری سیاسی و پێگه‌ی رۆحی و كاریزمایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وته به‌رده‌م مه‌ترسی ، له‌وكاته‌شدا من نوسیوم ؛ مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر پێگه‌ی كاریزمایی و رۆحی ئه‌و له نێو ژیانی سیاسی كوردستاندا ، دوژمنه‌كانی نین به‌ڵكو دۆسته‌كانین ، دژه‌كانی نین به‌ڵكو هاورێكانین، نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رگیز له ده‌ره‌وه لێینادری، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه ناتوانێت نه‌وشیروان مسته‌فا بخات، هه‌میشه په‌لاماره‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌و به‌هێز ئه‌كات ، به‌ڵام به ساده‌ترین لێدانه‌كانی ناوه‌وه ئه‌روخێت، با سه‌رنج بده‌ین ، به‌عس به هه‌موو جه‌به‌رووتی سیاسی و ئه‌منی خۆیه‌وه دژی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ستایه‌وه و دادگاكه‌ی چه‌ندین جار بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام نه‌یتوانی نه پێگه‌ی ئه‌و له ژیانی سیاسی و نه كاریزماییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، كاتێكیش دادگایه‌ك له هه‌ولێره‌وه و به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی بریاری ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد، ئه‌م بریاره نه‌وشیروان و پێگه سیاسیه‌كه‌ی لاواز نه‌كرد ، به‌ڵكو ئه‌و بریاره خودی دادگاكه‌ی شه‌رمه‌زاركرد و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌و دادگایه و دادوه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ره‌مزی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و به‌كارهێنانی دادگا له ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی‌دا ئه‌مینیته‌وه ، به‌ڵام له ناوه‌وه بنكۆڵكردنێكی به‌رده‌وام هه‌یه و سات له‌دوای سات ئه‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری كه‌وتنی كاریزما و پێگه‌ی رووحی نه‌وشیروان مسته‌فا . سیاسه‌ت وه‌ك بیناكردنێكی مه‌ده‌نی یان گه‌رانه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی خوێن و ده‌مار. راسته‌وخۆ دوایی كۆچیدوایی نه‌وشیروان مسته‌فا تێكرای مۆڵكه‌كانی گویزرایه‌وه بۆ كوره‌كانی ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گردی زه‌رگه‌ته و میدیای بزووتنه‌وه‌كه و گه‌لێك موڵكی گرنگی بوو به مۆڵكی تایبه‌تی كوره‌كانی ، دواتریش ( وه‌ك له هه‌ندیك سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تییه‌وه ته‌ئكیدم كردۆته‌وه) كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به پشت به‌ستن به‌م مۆڵكه و به‌و پاوه‌ر و هێزه‌ی له باوكیانه‌وه وه‌ری ئه‌گرن هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموون و پێگه‌ی خۆیانداوه ،هه‌وڵیانداوه ببنه مه‌رجه‌عێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه، جگه له‌مانه جیاكاریشیان كردوه به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی خزمه‌ت به هه‌ژموون و پێگه‌ی ئه‌وان ناكه‌ن، ئه‌م ره‌فتاره له راستیدا له دوو ئاستی سه‌ره‌كیدا پێگه‌ی رۆحی و كاریزمایی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی جددی ئاستی یه‌كه‌میان بریتیه له گه‌رانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ به خێزانیكردن و به ویراسه‌تكردنی سیاسه‌ت، لێدان له مه‌فهومی حزب وه‌ك رێكخراوێك كه دام و ده‌زگای په‌سه‌ندكراو به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن و به‌رهه‌می ئیراده‌ی هاوبه‌شی ئه‌ندامه‌كانیانه ، لێدانه له مه‌فهومی دیموكراتیزه‌ی ژیانی سیاسی و گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ستایلی رۆژهه‌ڵاتی له به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تدا كه بنچینه‌كه‌ی له‌سه‌ر نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆین دامه‌زراوه ، خوێنی سه‌رۆك له ده‌ماره‌كانی كوردایه هه‌ربۆیه كوریش مایه‌ی قبوڵكردن و سه‌رۆكایه‌تیه ، ئه‌م پرۆسه‌یه لێدانێكی ته‌واو كوشنده بوو له هزر و كه‌له‌پووری سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا ، كه جوهه‌ره‌كه‌ی وه‌ستانه‌وه‌یه به رووی به‌خێزانیكردنی سیاسه‌ت،بیناكردنی سیاسه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌ده‌نی و به دوور له په‌یوه‌ندییه‌كانی خوین و خێزان و بنه‌ماڵه، دژایه‌تیكردنی ته‌وریسی سیاسیه، هه‌ربۆیه هیچ لێدانێك به‌قه‌د به‌خێزانیكردنی سیاسیه‌ت لێدانێكی قورس نیه له كه‌له‌پوور و پێگه‌ی كاریزمایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وه‌ی له‌م پرسه‌شدا سه‌رنجی ئه‌خرێته به ته‌نها سیاسه‌ت نیه دوای نه‌وشیروان مسته‌فا ، به‌ڵكو پرسیاره‌كان له بوونی ئه‌ویشدان ،ئایا به‌راست ئه‌و خۆی به ویستی گردی زه‌رگه‌ته و تێكرای مۆڵكه‌كانی بگوزیرینه‌وه بۆ كوره‌كانی تا هه‌ژموونی سیاسی په‌یدا بكه‌ن ؟ئه‌گه‌ر به‌راستی دژی به خێزانیكردنی سیاسه‌ت و تێپه‌راندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی خوێن و خێزان بوو له سیاسه‌تدا بۆچی چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ پرسی مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی گۆران و گواستنه‌وه‌ی مۆڵكه‌كان نه‌دۆزییه‌وه ؟ئاسان نییه مرۆڤ باوه‌ر بكات كه نه‌وشیروان مسته‌فا دژی به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی خۆی بوو له به‌مه‌ده‌نیكردنی سیاسه‌ت و له‌ژێره‌وه كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كردوه بۆ كوره‌كانی ، ئاسانیش مرۆڤ باوه‌ر به‌وه بكات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی رویاندا بێ ویست و خواستی ئه‌و بوون ، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌ندین ساڵ كاتی له‌به‌رده‌ستدا بوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ، هه‌رچۆنێك بێت بنكۆڵكردنی ئه‌م پرسه ئه‌شێت كاری توێژه‌رانی جدیی بن و له‌داهاتوودا كاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن و به‌دوایدا بچن ئاستی دوه‌میش: تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته ، تاپۆكردنی مۆلكێكی گشتیه بۆ سه‌ر مۆڵكێكی تایبه‌تی، گردی زه‌رگه‌ته مۆڵكی گشتیه و گوێزانه‌وه‌ی بۆسه‌ر مۆڵكداری تایبه‌تی ، هه‌مان ئه‌و رێگایه‌یه كه سه‌دان هه‌زار دۆنم مۆڵكی گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر حسابی مۆڵكداری تایبه‌تی و به هه‌مان ئه‌ندازه ره‌وایه‌تی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش لێدانێكی قورسه له‌و پره‌نسیپانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندێشه‌ی سیاسی خۆی له‌سه‌ر بینا كردبوو، له هه‌لومه‌رجێكی له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی زه‌بری توندی به‌ر ئه‌كه‌وێت بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا و پێگه و روحی كاریزماییه‌كه‌یه‌تی، تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته و كردنی به مۆڵكی تایبه‌تی ، ته‌نها وه‌ك خه‌ون و هه‌ڵه‌ی كوره‌كان لێكنادرێته‌وه، ته‌نها وه‌ك مانه‌وه‌ی ئاسایی میراتی باوك بۆ نه‌وه‌كان سه‌یر ناكرێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پرسیاری جه‌وهه‌ری به‌ده‌وری خودی نه‌وشیرواندا مسته‌فادا دروست ئه‌كات ، له‌لایه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی پێش هه‌موو كه‌س زانیویه‌تی ئه‌و موڵگانه به‌تایبه‌ت گردی زه‌رگه‌ته مۆڵكی گشتیه ، ئه‌و وه‌ك پیاوێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و مافه‌ی پێدراوه موڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاپۆ بكرێت ، بۆیه مۆڵكی ئه‌و نیه ، ئه‌ی كه‌واته بۆچی رێگایدا ئه‌م مۆڵكانه راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی ؟ ئه‌م پرسیاره دیسانه‌وه جێگای مشتومڕه ، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌به‌ستی بوبێت دارایی و مۆڵكێكی زۆر بۆ كوره‌كانی جێبهێڵێت ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌درێژایی ساڵانێك له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌یتوانی ببێت به خاوه‌نی چه‌ندان هێنده مۆڵك له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به بێ كیشه له‌سه‌ر كوره‌كانی تاپۆی بكات ، ئه‌ی كه‌واته بۆ ئه‌مه‌یكرد؟ ئایا له كۆتایی ته‌مه‌نیدا له‌پره‌نسیپه‌كانی خۆی لایداوه و به‌لایه‌وه گرنگ بوه مۆڵك و ماڵێك بۆ كوره‌كانی جیبهێلێت تا داهاتووی خۆیانی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن ؟ یان ئه‌مانه هیچیان نه‌بوه و له‌بنه‌ره‌تدا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستێكی ئه‌مینی له گۆران‌دا شك نه‌بردوه تا گرده‌كه‌ی ته‌سلیم بكات بۆیه تا كۆتایی كێشه‌ی مۆڵكداری گرده‌كه‌ی به چاره‌سه‌رنه‌كراوی هێشته‌وه ؟ ئه‌مانه و زۆر پرسیاری تر ، ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامێكی بنبڕ بۆ پرسیاره‌كان ره‌نگه كارێكی ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م پرسیارانه كاریزما و پێگه‌ی ئه‌و ئه‌خاته به‌رده‌م گومانی گه‌وره. دیموكراتیزه‌ی ژیانی سیاسی بێ دروستكردنی دام و ده‌زگای دیموكراسی دوای تێپه‌رینی ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فادا ،خانه‌ی راپه‌راندن پێكهات ، پیكهاتنێك كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌یی ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێنا ، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا پێكهاتنی ئه‌و خانه‌یه ئیشكالی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، یه‌كه‌م : ئه‌و خانه‌یه هیچ ژنێكی له خۆ نه‌گرت ، دوه‌م : ئه‌و خانه‌یه هیچ گه‌نجێكی له خۆ نه‌گرت، سێیه‌م : ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شانس و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ خۆپالاوتن و كێبركی نه‌ره‌خساندو و پتر رێكه‌وتنێكی پیشوه‌خت بوو ، پێكهاتنی بالاترین ده‌زگای سیاسی به‌و سروشت و هه‌نگاوانه‌وه ،توشبوون بوو به نه‌خوشیه كوشنده‌كه‌ی حزبی كوردی ئه‌ویش قۆرخكاری سیاسی ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین لێدانی كوشنده‌بوو له دیموكراتیزه‌كردنی ژیانی سیاسی ناوخۆیی حزب و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی قۆرخكاری له دروستكردنی بریاری سیاسی و به‌خشینه‌وه‌ی پۆست و پێگه و ئیمتیازات، ئه‌م روداوه له كاتێكدا بوو كه شاده‌ماری بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دیموكراتیزه‌ی ناوخۆ و ره‌تكردنه‌وه‌ی قۆرخكاری بوو، راسته ئه‌وه هه‌نگاوی هاورێكانی بوو دوای كۆچیداویی ئه‌و ، به‌ڵام جێگای پرسیاره بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هێنده بێ دام و ده‌زگا و بێ چوارچێوه‌ی یاسایی مه‌حكه‌م بێت له كه‌مترین ماوه‌دا گه‌وره‌ترین كۆدیتا به‌سه‌ر دروستكردنی بریار و دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌دا رووبدات ، پره‌نسیپی به‌شداری گه‌نج و ژن وه‌لابنرێ، هه‌ڵبژاردن له مانا راسته‌قینه‌كه‌ی خاڵی بكرێته‌وه و له‌جیاتی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی ئه‌ندامان ببێت به ئه‌نجامی هه‌ژموونی ته‌كه‌توله‌كان، ئه‌مه له كاتێكدا به‌درێژایی ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ، خودی نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی كردوه، ئایا ئیمكانی ئه‌وه‌ی نه‌بوه له رێگای كۆمه‌ڵێك میكانیزمه‌وه، له‌رێگای ژماره‌یه‌ك دام و ده‌زگا و چوارچێوه‌ی سیاسیه‌وه ، فه‌راهه‌می ژیانێكی دیموكراتیانه له‌نێوخۆی حزبدا بكات ، رێگری بكات له دروستبوونه‌وه‌ی قۆرخكاری و خۆسه‌پاندان به‌سه‌ر بریاری سیاسی‌دا ؟ یاخود نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك سیاسیه‌كانی پێشتر پێیان گرنگ بوه هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی سیاسیه‌كان رابگری و خۆی و حزبه‌كه‌ی پێبه‌هێز بكات بێ له‌به‌رچاوگرتنی بایه‌خی دیموكراسی و ئاینده‌ی سه‌قامگیری له‌ناو حزبدا؟ چون ئه‌كرێت بێ جێگیركردنی كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ له چوارچێوه‌ی سیاسی تۆكمه و به‌هێزدا بینای هێزێكی سیاسی بكرێت كه بتوانێ قۆرخكاری تیایدا روونه‌دات و بۆ ئایینده‌ش بمێنێته‌وه؟ ئه‌مانه بۆ نه‌كرا له‌سه‌رده‌مێكدا كه ئه‌توانرا بكرێت؟ به‌رپاكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی یان پیشه‌سازی دروستكردنی ئه‌ریستۆكراتیه‌تی حزبی له كوردستانی عێراقدا ، سیاسه‌ت له جیاتی ئه‌وه‌ی ئامرازی چاكه‌ی گشتی بێت، ئامرازی بیناكردن و گۆرینی ئیجابیانه‌ی كۆمه‌ڵگا بێت، ئامرازی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا بێت، ئامرازی خۆشگوزه‌رانی بكه‌ره سیاسیه‌كان خۆیانه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر فراوانكردنی چینی ناوه‌ند بكات كاری له‌سه‌ر دروستبوونی چینێكی ئه‌ریستۆكراتیه‌تی حزبی كردۆته‌وه ، ئه‌میش له دوو رێگای سه‌ره‌كییه‌وه ، یه‌كه‌میان له رێگای مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه‌وه كه به‌خشراوه به پله تایبه‌ته‌كان له په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و تێكرای پله‌كانی تر ،له میانه‌ی زینجیره‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن و كابینه‌ی حكومه‌تدا هه‌زاران بكه‌ری سیاسی له كوردستاندا گه‌یشتن به‌م پله‌یه ، ئه‌مه به تێكرا چینێكی ئه‌ریستۆكراتیان دروستكردوه ،دوه‌میشیان : له رێگای ده‌ستوه‌ردان له بازار و چالاكیه ئابورییه‌كانه‌وه له‌م پرسه‌دا ، بزووتنه‌وه‌ی گۆران به ته‌واوی بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو به‌شداریكرد له دروستكردنی ئه‌م ئه‌ریستۆكراتیه‌ته حزبیه‌دا ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به نوێنه‌رایه‌تی گۆران چوونه نێو په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه، به‌ته‌واوی موسته‌فید بوون له هه‌موو ئیمتیازه‌كانی ده‌سه‌ڵات ، دواتریش تێكرا خانه‌نشییان قبوڵكردوه ، ئه‌مه‌ش به بروای من مه‌فهومی نوێنه‌رایه‌تیكردن و پاراستنی چاكه‌ی گشتی و به‌رپاكردنی دادپه‌روه‌ری ئه‌كاته نوكته‌یه‌ك و هیچی تر ، فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ده‌وڵه‌ت به‌درێژایی چل ساڵ خزمه‌تكردن كه‌متر له نیو ملیۆن دیناری عێراقی خانه‌نشینی وه‌ر ئه‌گرێت، له كاتێكدا پله تایبه‌تێك ته‌نها به چوارساڵ خزمه‌ت زیاتر له‌شه‌ش ملیۆن خانه‌نشینی وه‌ر ئه‌گرێت، ئه‌مه‌ش شتێكه سیاسه‌ت ئه‌كاته ئامرازی خۆشگوزه‌رانی گروپێك نه‌ك خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا، له هه‌موو ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی سه‌باره‌ت به پێگه‌ی كاریزمایی نه‌وشیروان مسته‌فا دێته ئاراوه، ئه‌و پرسیاره له زهنی هه‌مواندا دێت و ئه‌چێ، بۆچی له بنه‌ره‌ته‌وه و به كرده‌وه ئه‌م مشه‌خۆرییه‌ی بنبڕ نه‌كردوه ، رێگایداوه نوێنه‌ره‌كانی به‌شێك بن له‌و ئاراسته باڵاده‌سته‌ی كه هه‌یه، هه‌موویان مووچه‌ی قه‌به و خانه‌نشینی وه‌ربگرن ، چۆن ئه‌توانین باس له خه‌ونی عه‌داله‌تخوازی و فراوانكردنی چینی ناوه‌ند بكه‌ین له كاتێكدا مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌زیرێك ده هێنده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك بێت كه له ده‌وامدایه،ئه‌مه سیستمه به‌رهه‌می جۆرێكه له بیركردنه‌وه كه موڵكی گشتی و داهاتی نیشتیمانی وه‌ك غه‌نیمه‌ت ئه‌بینیت، وه‌ك چۆن جه‌نگاوه‌ری سه‌ركه‌وتوو مافی ئه‌وه‌یه وه‌ك به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پاره و ده‌سكه‌وتێكی زۆر(غه‌نیمه‌ت) ده‌ست بكه‌وێت، ئاواش كاتێك كاندیدێك سه‌ر ئه‌كه‌وێت به هه‌مان لوجیك ده‌ستی ئه‌گاته سامان و داراییه‌كی زۆر له مۆڵك و داهاتی گشتی ، ئه‌مه لوجیكی ئابووری غه‌نیمه‌ته نه‌ك ئابوورییه‌كی نیشتیمانی پشتبه‌ستوو به كار و به‌رهه‌م، هه‌ربۆیه سیستمێكی له‌مشێوه‌یه و قبوڵكردنی له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه سه‌یره و جێگای پرسیاره ، لانیكه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كاندیدی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌بنه بكه‌ری سیاسی و خاوه‌ن پێگه ،ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یتوانیوه سنوور بۆ هه‌موو ئه‌مانه دابنێت و بڵێت ستۆپ ؟ یان بۆ رامهێنانی كه‌سه‌كان و رێگری له یاخبونیان قبوڵی كردوه ؟ یان له بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌و سیستمه‌ی به مافێكی ره‌وا زانیوه و وه‌ك یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان پێگه‌و ده‌سه‌ڵات سه‌یر كردوه ؟ سیستمی په‌رله‌مانی یان سوڵتانی نێو په‌رله‌مان دواین وێستگه‌ش له پراكتیكی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ،رێكه‌وتنامه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه ، له‌م كاراكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژرێت كه ده‌سه‌ڵاتی له ده‌سه‌ڵاتی سیستمه سه‌رۆكایه‌تیه‌كان زیاتره ، به‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر و زه‌به‌نده‌شه‌وه په‌رله‌مان ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ، به‌مه‌ش سه‌رۆك له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بێت سوڵتانێكی سیاسیه و له‌په‌رله‌مانه‌وه و به پشتیوانی گۆران ده‌ستبه‌كار ئه‌بێت، ئه‌ندازیارانی ئه‌م رێكه‌وتنه شه‌رم له‌وه ناكه‌ن ئه‌مه به ده‌ستكه‌وت و به دروستكردنی سیستمی په‌رله‌مانی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی روونه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی زۆر كارا و كاریگه‌رن و ، هیچ نرخێكیش بۆ په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگای چاودێریكردن دانه‌نراوه ، هه‌لومه‌رجێكی له‌مشێوه‌یه ته‌نها تۆماركردنی شكستێكی قورس نیه ، به‌ڵكو پاشه‌كشه‌یه‌كی جدیه له پره‌نسیپ پاشه‌كسه له پره‌نسیپ كایه‌ی سیاسه‌تی كوردی گرتۆته‌وه ، هۆكاری ئه‌مه‌ش نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسییه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت جۆرێكی نوێ له كادر و سه‌ركرده‌ی سیاسی بخاته گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه ،ئه‌م قسه‌یه بۆ بزووتنه‌وه گۆران و تێكرای هێزه‌كان له كوردستانی عێراقدا راست و دروسته ، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی دیكه بتوانن له رێگای پاره و پاوه‌ره‌وه ئه‌ندامی خۆیان له هه‌ڵگه‌رانه‌وه بپارێزن ئه‌وا ئه‌م بزووتنه‌وه نه‌یتوانی ئه‌مةش بكات و چه‌ندین نموونه له سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستی باڵایان هه‌ن كه چوونه‌ته به‌ره‌ی نه‌یاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ، ئه‌مه‌ش ته‌عبیر له نه‌بوونی په‌روه‌رده و هه‌ره‌مه‌كیه‌ت ئه‌كات له جه‌وهه‌ری بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا
نەبەز گۆران ئەم قۆناغەی بەریدەكەوین، قۆناغی دەسەڵاتداری كوڕەكانیانە. هەرباوكە و بەپێی توانا‌و، شێواز و سنووری دەسەڵاتی خۆی، فەزایەكی دروستكردوە تا میراسەكەی لە موڵك و دارایی و دەسەڵات و شوێنەوە، بۆ كوڕەكەی بگوازێتەوە. بۆ ئەوەی لەم مۆدێلە حوكومڕانییە تێبگەین، كە چەند كۆمیدییە، لە چیرۆكێكەوە دەستپێدەكەم، چیرۆكەكە لە سەرتادا كەمێك تراژیدی دەردەكەوێت، ئەمما پاشان دەبێتە كۆمیدیای حوكومڕانی. " سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو، كە لەسەر یاسایەك دەركراو رێگری لێكرا بگەڕێتەوە شوێنەكەی خۆی، دوای دەركردنی و لەكۆتایی خولی دەسەڵاتەكەیدا، داوا لەوجێگرەی دەكات كە حیزبەكەی ئەمی دەركردوە، ئەو بڕە پارانەی خەرجیكردوە بۆی سەرف بكات! جێگریش بە غرورەوە واژۆ لەسەر سەرفكردنەكە دەكات و، سەرۆكی پەڕلەمانیش چونكە غروری تیانییە، ئەو پارانە وەردەگرێت جێگرەكەی بۆی سەرفكردوە!" ئەم چیرۆكە كۆمەڵێك دیوی هەیە، بۆ ئەوەی بزانین حوكومڕانیكردن لەم هەرێمە چ جۆرێكە و، بەرەو چ ئاراستەیەك دەڕوات. حیزبێك دەتوانێت پەڕلەمان وەك دوكان دابخات، سەرۆكەكەشی لە كۆتاییدا داوا لەنوێنەری ئەو حیزبە دەكات خەرجییەكانی بۆ سەرفبكات! یانی هەمووشت پێچەوانە دەبێتەوە و، لەناو سیستەمەكەدا دەبێت چاوەڕێی هەموو كۆمیدیایەكی لەم جۆرەبیت! پاشان دامەرزاوەی پەرلەمان بە قەولی _یاساناسان_ سیاسییەكان_ دەوڵەتمەداران_ دامەزراوەیەكە یاسا بەرهەمدەهێنێت و شوێنی بەرگریكردنە لە مافی هاوڵاتی و چاودێریكردنی حوكومەت، كە دامەزراوەی جێبەجێكەرە، بەڵام ئەم دامەزراوەیە بەجۆرێك ئەركەكەی گۆڕاوە، ئیدی بە پێچەوانی هەموو یاساكانەوە، بە پێچەوانەی كردە سیاسییەكانەوە، لەبری ئەوەی ئەم دامەزراوەیە كارەكتەری سیاسیی ناو پۆستە سیادییەكان بگۆڕێت، كارەكتەرێكی سیاسیی ئەم دامەزراوەیە دادەخات و دەیكاتەوە! كاتێك ئەمە دامەرزاوەی بەرهەمهێنانی یاسا‌و چاودێری بێت، بێگومان هەر مۆدێلێك لە دەسەڵات بێتە پێشەوە، لە مۆدێلەكانی پێشوتر باشتر نییە. قسەیەكی میللی هەیە بۆ كوردی باشوور، دەڵێت: " ئەم كوردەی باشوور هی حوكومڕانی نییە." چیرۆكەكانی ناو حوكومڕانییەكە، خەریكە ئەم قسە میللیە بهێنێتە دی. دەسەڵاتی كوڕەكانیان، مۆدێلێك تازە نییە و شۆكێكیش نییە بۆ هاوڵاتییانی ئەم هەرێمە. لەناو كۆی حیزبی باشووردا، رەگێكی خێزانی و خێڵەكی هەیە. ئەم رەگە خێزانی و خێڵەكییە، نە دەیەوێت هەرێم ببێتە دامەزراوە، نە بڕواشی بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات هەیە لە دەرەوەی خێزان و بنەماڵەكان. ئاڵوگۆڕ لای خاوەنانی ئەم تێگەیشتنە نەریتیە ئەوەیە، لە باوكەوە دەسەڵات بگوازرێتەوە بۆ كوڕ. ناشتوانین تا ئەم چركە ساتە هیچ كام لە پێنج حیزبەكە جیابكەینەوە و، وا وێنایان بكەین دونیابینییەكی جیاوازییان هەیە و ئەم رەگە خێڵەكی و خێزانییەیان تێدا نییە. كۆی حیزبەكان بوونەتە جۆرێك لە ماركێت، كاشێر و خاوەنانی ماركێتەكە، باوك و كوڕەكانن، یان منداڵانی خێڵ و خێزانەكان. ئەم ماركێتانە لەسەر سێ پایە بەڕێوە دەچن_ئابووری_ هێز_ ئایدۆلۆژیا_ هەر سێ پایەكە خزمەت بە دیدگایەك دەكات، لەم مۆدێلە بەرهەمبهێنێت ئێمە لەم قۆناغەدا بەریدەكەوین. لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی باوكەكان دەبێتە رەمزێك بۆ پاڵپشتیكردنی دەسەڵاتی كوڕەكانیان. چاوەڕوانناكرێت مۆدێلێكی جیاواز لە مۆدێلی باوكەكانیان بخەنە روو، بە پێچەوانەوە ئەو جۆگەلە ئاوەی هەڵكراوە، ئیشی ئەمانە كەمێك جۆماڵی بكەن تا شێوازی رۆیشتنەكەیان ئاسایی بێت و بەهەمان ریتمی پێشوو تێپەڕن، بەبێ ئەوەی گۆڕانكارییەكی جەوهەری بهێننە پێشەوە. ئەشێت وەك سیناریۆیەكی كاتی، بۆ ململانێكانی نێوان خۆیان(نەك كۆمەڵگەو شێوازی بەرێوەبردن) بەناوی چاكسازییەوە لەسەرتادا هەندێك روخسار بگۆڕن، بۆ روخساری دیكە و دەسكاری هەندێك شتی دیاریكراو بكەن، بەڵام هەرگیز دەست بۆ بنەوانی چاكسازی راستەقینە نابەن و چاكسازییەكەیان تەواو روكەشانە دەبێت. ئەو دامەزراوەیەش كە پەرلەمانە و ئەركی چاودێریكردنی دەسەڵاتەكەیە، هەرچۆن لە چیرۆكەكەی سەرەوەدا بووەتە كۆمیدیاییەك و حیزب كردوییەتی بە شوێنێك بۆ مانادان بەكردەكانی خۆی، لەم خولەدا ئەو دامەزراوەیە هەمان ئەو ئەركە _بەخراپتر_ دووبارە دەكاتەوە.(بەرەكەتی تێكەوێت حەوزەكە تا ئێستا 84 ماسی تێدایە.) رەنگە پرسیار ئەوەبێت: لەم قۆناغەدا حیزبەكانی دیكە چیدەكەن؟ وەڵامەكە ئاڵۆز نییە، كێشەی ئەم هەرێمە ئەوەیە، خۆی رووبەرێكە ئەمریكا و رۆژئاوا بەو جۆرە دەیبینن، شوێنێكە بۆ كۆمەڵێك كاری خۆیان، نەك وەهمەكانی ناسیونالیزمی حیزبی. لەم قۆناغەدا بەدیلی دوو حیزبەكە غائیبە. ئەگەر پێشوتر بەدیلێك هەبووبێت لەناو خۆدا، لەم قۆناغەدا لەناوخۆشدا ئەو بەدیلە بوونی نییە. هەریەك لە حیزبەكانی دیكەش دەبنە دوو بەش. بەشێكیان دەچنە ناو بازنەی دەسەڵاتی دوو حیزبەكەوە، بەشێكیشیان لە بۆشاییەكدا دەمێننەوە و دوو حیزبەكە هەوڵی دەسكاریكردنیان دەدەن بۆ بچوك بوونەوەیان. ئەوانەیان دەچنە ناو بازنەی دوو حیزبەكەوە، خۆیان بچوك دەبنەوە، ئەوانەش لە بۆشاییەكەدا دەمێننەوە، دووحیزبەكە دەستیانتێدەخەن و هەوڵی بچوككردنەوەیان دەدەن. قۆناغی ئێستا بۆ خەڵكی ئەم هەرێمە، قۆناغێك دەبێت ئەكرێت بەناوی قۆناغی _باتەماشای ئەم كۆمیدیاییە بكەین_ ناوی بهێنین. لەم قۆناغەدا جوڵەیەكی گەورەی كاریگەر لە ناوخۆدا چاوەڕواننەكراوە (باسی جوڵەی دەرەكی ناكەین،كە چاوەڕوانكراوە.) بەڵام ئەو وەهمە بەم نزیكانە كۆتایی دێت، چاوەڕواندەكات چاكسازییەكی جەوهەری دەكرێت و، بەرەو دامەزراوەبوون دەچین. تەنها جوڵەیەكیش بكرێت بۆ كەمێك خۆكۆكردنەوەی دەسەڵاتەكە، جوڵەیەكە پەیوەندی بە دوو خاڵەوە هەیە، یەكیان روكەشگەراییە بۆ فریودانی ناوخۆ ئەویدیكەیان پەیوەندی بە فشاری دەرەوەهەیە و، كۆی جوڵەكەش لە كۆتایدا خزمەتە بە مۆدێلی حوكومڕانی كوڕەكانیان دەكات.(لەوانەشە چیرۆكی دیكە رووبدات، ئەمجارە وەزیری حیزبێكی بچكۆلە، داوا لە سكرتێرەكەی بكات كە لە حیزبی دەسەڵاتە، خەرجیییەكانی بۆ سەرفبكات!)
هۆشیار عەبدوڵا گونجایشی جەلالی خەیاڵی ئەوم لە دڵ جێبونەوەی سەمایە لەیەک دانە کونجوودا.. (مەحوی) تۆ ؛هەمو ژیانت .. هەمو هیوا و تێکۆشانت بۆ دونیایەکی جوانتر بوو.. هەمو خەبات و هەوڵت بۆ نیشتیمانێکی ئاوەدان و هاونیشتیمانیەکی سەربەز و ئاسودە بوو .. کەچی ؛ دو ساڵە لێرە نیت ، تەنها دو ساڵ ئێرە پڕ پڕ بوە لە ناشرین و ناشرینی لە بەد و بەدکار، نیشتیمان لە هەمو کات زیاتر روەو تاریکی و خەڵکەکەشی لە هەمو کات زیاتر بێ ئومێدن لە سیاسەت و لە گۆڕانکاری. لە دوایی تۆ بە خێرایی هەمو شتێ رەو دزێوی رۆشت.. یەک ریز هەڵەی کوشندەیی نیشتیمانیی وەک مۆتەکە دابارینە سەر هەرێم و خەڵک و خاکەکەی ، ئەم دو ساڵە دەریخست تۆ چ تەیمان و سوپەرێک بویت بۆ رێگری لە هەڵەی گەورە و ستراتیژی . بەڵام خۆت گوتەنی ((لە هیچ دۆخێکا نابێت خەڵک بێ ئومێد بێت)) ، یادی تۆ ، فکری تۆ ، هەمیشە بۆ زیندو راگرتنی ئومێدە ، دیمەنەکە چەند ئاڵۆز بێت نابێ بێهیوایی جێگەی هیوا بگرێتەوە ، ئەوە بەشێکە لەو سەرمایە رەمزیە گەورەیەی فکری تۆ کە بۆ هاونیشتیمانیانت جێهێشتوە ، تۆ وەک ئەندازیاری ئومێد قەت بێ‌ئومێد نەبویت و دەبێت ئێمەش هەروابین. بۆ چارەسەری دۆخیی گشتی نیشتیمان.. بۆ گێرانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت و حوکمڕانی.. بۆ گێرانەوەی پەیوەندی تەندروستی نێوان (گۆڕان)و (یەکێتی) وەک زەرورەتێکی گرنگی حوکمرانی و ئاوەدانی .. بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی لە دامەزراوە نیشتیمانیەکانی (پەرلەمان و دادوەری و حکومەت) . بۆ دەستگرتن بە یەکریزی نیشتیمانی راستەقینەوە لەنێوان تێکرای هێزەکاندا .. بۆ ناوخۆی دژواری ئێستای گۆڕان و چارەسەری کێشەکانی ؛ تەنها ؛ فکر و بەرنامە و تێگەیشتنەکانی نەوشیروان مستەفا،چارەسەرە. کە بە دەنگ و رەنگ و نوسین و وتار و کتێب زیندون و لە ناوماندان هەمو دەتوانین لێیانەوە بەهرەمەند بین. بۆ گریەیی تۆ رەنگە منیش هێندە بگرێیم گەوهەر بڕژێنین بە بوڵندی قەد و باڵات لاکین ئەمە دونیایە ، گەهێ سوورە ، گەهێ شین ((لا یسأل من عاش ، و من مات ، و من فات )) (نالی)
كامەران وریا قانع بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای كۆچی كاك نه‌وشیروان،تووشی لێكترازانێكی گه‌وره بوه. له كاتێك ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ی كه بۆ به‌دیلی ئه‌م دروست كران ( هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ) به‌جۆرێك هه‌ره‌سیان هێنا وه‌كو ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوویان ( ئێكسپایه‌ر) هاتبێت. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه غه‌درێكی گه‌وره له یه‌كدی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی نارازین و ئه‌وانه‌ی رازین به دۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌كه. هه‌موو كێشه‌كه‌ش خۆی له متمانه ده‌بینێته‌وه. ئه‌م دوو به‌ره‌یه ئه‌وه‌نده بچوك بونه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگای كوردی به‌و هه‌موو كێشه جیدیانه‌ی كه هه‌یه‌تی پیشت گوێ خستوه، هاتوون باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن فڵانه رۆژ رێكخه‌ر چۆن نانی خواردوه! یاخو فڵان و فیسار كه‌س كامیان گۆڕانی عیار 24 ن . كێشه‌ی كورد به گشتی و گۆڕان به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه فێر نه‌بووین ده‌رفه‌ت به به‌رامبه‌ر بده‌ین، یان قسه‌ی من یان ئه‌رۆمه‌وه ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر توزێك دور بكه‌ویته‌وه و ته‌ماشای دۆخه‌كه بكه‌یت كێشه‌كان به روونتر دێته پێش چاو. ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه ماونه‌ته‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه ته‌ماشای دۆخه‌كه ده‌كه‌ن بۆ زیاتر به‌هێز بوون و ململانێی راسته‌قیه‌نه‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی ئه‌بێت له‌و پنتانه‌ی ده‌سه‌ڵات بین و به‌شێك بیت له سیسته‌مه‌كه له ناوه‌وه هه‌وڵی چاككردنی بده‌یت. به به‌شدار نه‌بوون له حكومه‌ت هه‌مان ئه‌زموونی خولی یه‌ك دووباره ده‌بێته‌وه . ئاشكرایه گۆران له‌و په‌ڕی به‌هێزی و ئه‌و كاته‌ی كاك نه‌وشیروان له ژیان مابوو، به 25 كورسی په‌رله‌مانه‌وه كه‌چی ( گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كرا له هه‌موو ده‌زگاكانی حكومه‌ت و گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی نه‌وت كرا‌و زۆرترین بندیوار دامه‌زرا له لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵات بۆ كرینه‌وه‌ی ده‌نگ )، هه‌رچی ئه‌زموونی دووه‌می گۆرانه له په‌رله‌مان شه‌ره هه‌ره قورسه‌كه‌ی و تاقه ده‌ستكه‌وتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی به دڵی پارتی په‌سند نه‌كرد، كه دواتر زۆر به گران له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه كه‌وته‌وه . ئێستا به‌رچاو روونی زیاتر ده‌ر ئه‌كه‌وێـت ئه‌و كاته‌ی له جیاتی شه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه شه‌ڕی نه‌وت و چاكسازی ئابوری بكرایه به‌و هه‌موو قورساییه‌ی گۆڕانه‌وه كه له گۆره‌پانه‌كه هه‌ی بوو نه‌ك یاسای سه‌رۆكایه‌تی، چونكه ئه‌م شه‌ری چاكسازییه زیاتر هاوسۆزی زۆرترین تاكی كوردی به‌لای خۆی راده‌كێشا. دواجار دیموكراسی چیه ؟دروست كردنی ئابوریه‌كه كه بۆ هه‌موان كار بكات. دوزینه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه زۆره بێ ئیشه زۆر له‌وه گرنگتره كێ له‌سه‌ره‌وه حكوم ئه‌كات( وه‌كو چینییه‌كان باسی ده‌كه‌ن)، یاخود ناردنی مووچه له به‌غداوه گرنگترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كورده، ئیتر كێ له به‌غدا حكوم ده‌كات ره‌نگه زۆرترین تاكی كورد نه‌زانێت. هه‌رچی به‌ره‌ی نارازییه ئه‌وانیش به‌شێك له راستیان لایه، كه لاواز بوونی خانه‌ی راپه‌رندن و را رایی بزووتنه‌وه‌كه له بریاردان له كاتی پێویست وه‌كو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان،هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌كه ، رۆڵی كوره‌كانی كاك نه‌وشیروان له ناو بزووتنه‌وه‌كه( كه ده‌بێت ئه‌وانیش ئیتر به فه‌رمی بێنه ناو كاری سیاسیه‌وه). هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی گۆڕان ده‌كرێت له ئاشت بوونه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت( هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه زۆر به قورسی دێته پێش چاو، به‌ڵام دووباره له ده‌رفه‌ت دان به یه‌كتری هیچ رێگایه‌كی تر نیه). ئه‌و براده‌رانه‌ی كه نارازین نابێت كه دێنه ده‌ره‌وه ئیتر قسه‌ی رۆژانه‌ی نێوان ژوره‌كان و نێوان كه‌سه‌كان بكه‌ن به مانشیتی مالپه‌ره‌كان، چونكه به‌راستی ئه‌مه هیچ زیره‌كی و لێهاتووی نیه ،به‌لكو كوشتنی متمانه و هاورێیه‌تیه له كاركردن. گۆڕان له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی كه یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی گرتوه به‌رپرسیار نیه، هه‌ر له تاریكی فایلی نه‌وت، بۆ نا روونی داهاتی گشتی هه‌رێم ، بۆ بێكاری گه‌وره‌ی گه‌نجه‌كان، بۆ په‌یوه‌ندی كۆیلایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، بۆ ته‌زویر كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ به كارتۆن كردی دادگاكان..هتد. واتا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌ر ده‌ست دایه بۆ كار كردن دوور له گه‌نده‌ڵی . گۆڕان تاكو ئێستاش به پراكتیك و چۆنیه‌تی كاركردن له حكومه‌ت تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه . ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی له حوكمرانی هه‌بوو له خولی پێشوو سه‌ركه‌وتوو بوو، كۆمه‌ڵه ئیشێكی باشی كرد ،به‌ڵام هه‌ر زوو له‌ناویان برد . ئێستاش ده‌كرێت به‌ره‌ی نارازی بێنه‌وه ناو گۆڕان ( كه ئه‌مه هیوای زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانیه‌تی )و ده‌رفه‌ت به به‌ره‌كی تر بده‌ن بزانن جێگه ده‌ستیان له حكومه‌ت چۆن ده‌بێت؟. ئه‌مرۆ چاكسازییه ئابورییه‌كان و دادپه‌روه‌ری له ئابوری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و له‌شكره گه‌نجه بێئیشانه ، زۆر گرنگتره له گفتوگۆی بێزه‌نتینی بێ ئه‌نجام ، كێ چی كرد و كێ چی نه‌كرد، كێ چی وت و كێ چی نه‌وت . بێهوا بوونی هه‌ردوو لایه‌ن، لایه‌نی نارازی كه له ناو بزووتنه‌وه چی تر كار ناكرێت،بێهیوا بوونی لایه‌نی رازی كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیه‌تی هیچ ناكرێت،هه‌ردوكیان دوو هه‌ڵه‌ی ستراتیجین چونكه له سیاسه‌تدا هیچ نه‌كردن نیه.دوا دێریشم ئه‌و په‌نده ئه‌ڵمانییه كه سیاسه‌ت كردن له كوردستان وه‌كو( شه‌ڕ كردنه له ناو قوڕاو كه‌س به پاكی لێی نایه‌ته ده‌ره‌وه)
پەیڕەو ئەنوەر ئەوەی دەبینرێت و دەبیسترێت بۆنی ئەوەی لێ دێت جەنگ رووبدات، شەڕ دروست بێت، ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران بەڵام جەنگ روونادات. پێدەچێت ئەو دەنگۆ و مارکێتینگەی جەنگ، خەیاڵ و فەنتازیایەی جەنگ پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە بەشێک لە هاوڕێ، هاوکار و راوێژکارەکانی تڕەمپ دژ بە ئێران بن. دژبوون بەمانای ئەوەی پڕۆژەی لێدان و روخاندنی ئێران ببێت بە پڕۆژەیەکی ئێستایی! ببێت بە ئاکت و رووداو و دیفاکتۆ! ئەوەی زۆر بەقوڵی بیر لەو خەیاڵە دەکاتەوە، (جۆن بۆڵتن) ی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکایە. دیارە بۆڵتن لەڕوانگەی ئاسایش، مانەوە، کشان، هەڕەشە و هەژموون ئێران دەبینێت. ئێران وەک بونیاد، ئێران وەک سەرباز، ئێران وەک پڕۆژەیەکی هەرێمی، ئێران وەک جیۆپۆلەتیک و هێزێکی ئەتۆمی و خاوەن ئەکتەری پڕۆکسی! پێدەچێت بۆڵتۆن هەموو ئەو جوڵە و وێنانەی ئێرانی بە پانتایی و ئاسایشی ئەمەریکا گرێدابێتەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت کاتێک ئەمەریکا هەست بەوەدەکات لەرێگەی گەرووی هورمزەوە بەتەواوی دەخنکێت و بێ ناسنامە و جوڵە دەبێت لە خۆرهەڵاتدا. دیارە ئەم پرسە پەیوەندی بە "چین" یشەوە هەیە! چین دەیەوێت لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوریشم و گەڕانەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست هێز و باڵایی بەرهەمبێنێتەوە. لەڕاستیدا قسەکردنی ئەمەریکا بەم زمان و ئەدەبیاتە لەبەرامبەر ئێران‌دا قسەکردنە لەگەڵ چین، پەیام ناردنە بۆ ئەوەی زیاتر نەکشێت، بازاڕ و رووبەری جیۆپۆلەتیکی تر داگیرنەکات. ترسان لە چین، ترسێکی پڕ ئازار و گەورەیە بۆ ئەمەریکا. گەیشتنی چین بە کەنداو لەڕووی ئابوورییەوە، کوشتنی رۆحی ئەمەریکا و پارچە پارچەکردنی ئابوورییانەی ئەمەریکایە. لەڕاستیدا ئێران لەدوای رووخانی بەعسەوە بوون بە ئەکتەری پلە یەک لە عیراقدا، بوون بە هێزێک بەئاسانی دەتوانێت لە کەنداوی عەرەبییەوە تاوەکوو خۆرهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست جوڵە بکات، پەیوەندییەکانی دابڕێژێتەوە، هێزی پڕۆکسی بونیادبنێت، بازاڕی مەزهەبی بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ناسنامە و خەیاڵەکانی فراوانتر بکات ... هتد ئەم دۆخە بۆ ئەمەریکا مایەی ترسە بەڵام نابێتە رووخاندن و وێرانکردنی ئێران! تڕەمپ دەیەوێت ئێران وەک چوارچێوەیەکی سیاسی، وەک سەرباز و سوپا بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەستکاری بکات، رەفتار و جوڵە و فەنتازیاکانی بگۆڕێت نەک ژێرخانی سیاسی و سیستم و ئایدۆلۆژیا و سیستمی پەیوەندییەکانی! رووخانی ئێران دۆخێکی یەکجار ئەنارکی و پڕ لە پێکدادان و نائارامی بەرهەم دەهێنێت، دۆخی نائاسایش و بێ ئاسایشی دێتەکایەوە. دیارە تڕەمپ نایەوێت ئەمەریکا نزیک بکاتەوە لە دۆخێکی لەمشێوەیە! دۆخێک پارەی زیاتر، بەرپرسیارێتی زیاتر، ماندووبوونی زیاتر بۆ ئەمەریکا بهێنێت. جوڵەکان زیاتر نوێنەرایەتی ئەوە دەکەن کە ئێران نینۆک بکرێت، فشار دروستبکرێت تاوەکوو بەرەو ناوەوە خۆی بگەڕێتەوە نەک بۆ دەرەوەی خۆی بکشێت، ناچار بکرێت گفتوگۆ لەگەڵ تڕەمپ بکات وەک ئەوەی تڕەمپ دەیەوێت نەک ئێرانییەکان. تڕەمپ کارلەسەر ئەوەدەکات ئێران بێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بەڵام خۆی چوارچێوە و Theme ی گفتوگۆکان بەڕێوەببات، سنوورەکان دەستنیشان بکات، ناسنامە و جۆرێک لە سیستمی پەیوەندیی تازە لەنێوان ئەمەریکا و ئێران‌دا بونیادبنێتەوە. ئێران پەرژین بکرێت، چین ئاسانتر سنوردار و بێ هاوتا و هەژموون دەکرێت`
هه‌وراس شوانی گه‌روی هورمز یه‌كێكه له گرنگترین وگه‌وره‌ترین ئه‌و ده‌رچه ئاویانه‌ی كه بۆ ئالوگۆری بازرگانی به‌كار ده‌هێنرێت له جیهاندا، كه بۆته هه‌مزه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له لایه‌ك، كه‌نداوی عمان وده‌ریای عه‌ره‌ب وزه‌ریای هادی له لایه‌كی تره‌وه، وه تاكه ده‌روازه‌ی ئاویه بۆهه‌ریه‌كه له ولاتانی عێراق، كوێت، به‌حرین، قه‌ته‌ر. هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئاوییه بۆ هه‌ریه‌كه له ولاتانی سعودیه و ئیمارات، وه داده‌نریت به خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌رسێ قاره‌ی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا. گه‌روی هورمز به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شوێنه‌كه‌یه‌وه له كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا وه‌كو دڵی جیهان ناسێنرا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و گرنگییه زۆره ستراتیژیه ده‌گه‌ریته‌وه كه گه‌روی هورمز له خۆیی ده‌گرێت، به‌شیوه‌یه‌ك بۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ربونی سه‌دا 40 نه‌وتی گواستراوی ده‌ریایی له جیهاندا، هه‌روه‌ها سه‌دا 90 نه‌وتی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێ په‌ڕ ده‌بیت، وه چاوه‌ڕوان ده‌كریت بۆ ساڵی 2020 ڕێژه‌كه‌ی بگاته سی ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، جگه له تێپه‌ر بوونی غازی وڵاتی قه‌ته‌ر كه خۆی له 35 ملیۆن ته‌ندا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها تێپه‌ربونی هه‌زاران كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانی به‌و ده‌رچه‌یه‌دا. به گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی جنێف كه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی واژوی له‌سه‌ر كردوه، ماف ئه‌دات به داخستنی كاتی یاخود هه‌میشه‌ی ئه‌و ده‌رچه ئاویانه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و ده‌رچه یاخود ئه‌وته‌نگه‌به‌ره ئاوییانه‌وه، له كاتی دروست بوونی هه‌ر مه‌ترسیەك بۆ سه‌ر سیاده وشكۆی ئه‌و ولاتانه له لایه‌ن ئه‌و كه‌شتی وبارهه‌ڵگره بازرگانی وسه‌ربازیانه‌ی كه پێدا تێپه‌ر ده‌بن، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه وڵاتی ئێران وه‌كو كارتێكی فشار دژی نه‌یاره‌كانی، وه مناوره‌یه‌كی سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كات. له حاڵه‌تی داخستنی گه‌روی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، جیهان توشی ناسه‌قامگیری ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیت وئابوری به‌شێك له‌ولاتان توشی داڕوخان ده‌بێت وكاریگه‌ری نه‌رێنی وخراپی به‌سه‌ر وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وه وڵاتانی به‌كاربه‌ری نه‌وت به‌جێده‌هێلیت، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاتی عێراق له 98%ی نه‌وتی، وڵاتی سعودیه له 90 %ی نه‌وتی ، وڵاتی ئیمارات 99%ی نه‌وتی، وڵاتی قه‌ته‌ر وكوێت له 100% نه‌وتیان به‌م گه‌روه‌دا تێپه‌رده‌بن و ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی جیهان ده‌كرێن، له حاڵه‌تی داخستنی گه‌روی هورمزدا به‌شیوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌شێك له‌م ولاتانه ئابوریه‌ن هه‌ره‌س دێنن. وه كاریگه‌ری داخستنی گه‌روی هورمز ته‌نها وڵاتانی وه‌به‌رهێنی نه‌وت ناگریته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆ ومه‌ترسی داری ده‌بیت به‌سه‌ر وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت كه له رێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه نه‌وتیان بۆ ده‌چیت له‌وانه: وڵاتی یابان، كه له 35% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت، وه‌ه له 85% پیداویسته نه‌وتیه‌كانی ولاتی بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، وڵاتی كۆریای باشور كه له %14 ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چێت، وه پێداویسته نه‌وتیه‌كانی له ناوخۆی ولاتدا به‌ڕیژه‌ی 72% بۆ پرده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ولاتی ئه‌مریكا 14% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت و پیداویسته نه‌وتیه‌كانی به‌رێژه‌ی 18% له ناو خۆی وڵات‌دا بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، پاشان ولاتی هیند له 12% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت و پێداویسته نه‌وتیه‌كانی وڵاتی به‌ڕێژه‌ی 65 % بۆ پڕ ده‌كاته‌وه ، ئینجا وڵاتی چین له 8% و ولاتی مصر له 8% ، جگه له هه‌ندێك وڵاتی تر . وڵاتی ئێران وه‌كو تاكتیك، یاخود یاریه‌كی سیاسی گه‌ره‌كیه‌تی به بیانوی هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستانی دڵی جیهانه‌وه چه‌ند ئامانجیك بپێكێت كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ئامانجی ئابوری ، ئامانجی سه‌ربازی وئامانجی ته‌كنه‌لۆجی، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕوه ئابوریه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت په‌یام بداته ئه‌مریكا ووڵاتانی هاوپه‌یمانان، كه له حاله‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئێران، ئه‌ویش له توانایی دا هه‌یه ئابوری جیهان بشێوێنیت وكاره‌ساتێكی جیهانی ئابوری بخولقێنێت. وه له ڕوه سه‌ربازیه‌كه‌وه، ئیران ده‌یه‌وی مه‌ترسیه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له خۆی دوور بخاته‌وه ولاتانی جیهان هان بدات بۆ ناوبژی كردن و دوور كه‌وتنه‌وه له په‌لاماری سه‌ربازی. وه به نسبه‌ت ئامانجه ته‌كنه‌لۆژیه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمزه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بگۆڕێت ووه‌كو هێزێكی ئابوری كاریگه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل دا بكه‌ن . دبلۆمی باڵا له یاسای گشتی ماسته‌ر له یاسایی ده‌ستوری خوێندكاری دكتۆرا له یاسای ئابوری ودارایی گشتی مامۆستایی زانكۆ
د. یوسف محه‌مه‌د سادق بەشی دوەم: یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم جیاوازی چییە لە نێوان یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم و یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم؟ بۆچی كەس باسی ئەوەی یەكەم ناكات و ئەمەی دوەم ئەم هەمو هەڵایەی لەسەردروست ئەكرێ!؟ بە هەمان شێوەی ئەو غەوغایەی سەبارەت بە هەڵوێستی ئێمە لە مەسەلەی سەرۆكی هەرێم و شەهادەكەی بەرپا كرا، لە مانگی تەموزی ساڵی ڕابردو، یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەرلەمان پەسەند كرا، دیسان مشت‌ومڕ دروست بو سەبارەت بە ناوەڕۆكی یاساكە، كە دیسانەوە ئەمە شتێكی سروشتییە و دەكرێ بیروڕای جیاواز لەوبارەیەوە هەبێ. بەڵام ئەوەی نائاسایی و نائەخلاقی بو، ئەو هەموتۆمەت و درۆ و چەواشەكارییە ناڕەوایە بو كە سەبارەت بە ئێمە بەتایبەت بەندە و بەڕێز عەلی حەمەساڵح كرا و تا ئێستاش بەردەوامە. گوایا ئێمە سەفقەمان كردوە لەگەڵ پارتی و بەندە بەپێی سەفقەكە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەردەگرم و، یاساكە بۆ ئەوەیە بەڕێز مەسعود بارزانی جارێكی ترببێتەوە بە سەرۆكی هەرێم و... ڕۆژگار دەریخست كە هەمو ئەم قسانە ناڕاست بون. ئه‌مانه بۆ پاساودانی زیاتری قسه‌كانیان، ده‌یانوت كه درێژ كردنه‌وه‌ی یاسای تیرۆریش هه‌ر ئێمه كردومانه و، گوایا پڕۆژه‌كه له ژوره‌كه‌ی به‌نده ئاماده كراوه. له كاتێكدا ئه‌م قسه‌یه هیچ ڕاستییه‌كی تیا نییه و، به‌نده دور و نزیك ئاگاداری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه نه‌بوم له په‌رله‌مان و، به پێی به‌دواداچونه‌كانیشم، به‌ڕێز عه‌لی حه‌مه‌ساڵح یه‌كێك بوه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان كه دژی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه ده‌نگیان داوه. كه‌واته زۆر ڕون بو كە كەمپەینەكە بۆ بە ئامانج گرتن و تیرۆركردنی كەسایەتیمانە و هیچی تر. یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لە شەش مادە و هۆكارەكانی دەرچواندن پێكهاتوە كە كورتەكەی بریتییە لە: (ئەنجامنەدانیهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك لەكاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ و؛ بەردەوام بونی یاسای دابه‌شكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧، تا لە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان لەژێر ڕۆشنایی بنەما دەستورییەكان، چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم یەكلا بكرێتەوە؛ لە پێناوی هێنانەكایەی سازان لەسەر سیستمیحوكمڕانیی هەرێم). ئەمەش لینكی یاساكەیە لە سایتی پەرلەمانی كوردستان: http://www.perlemanikurdistan.com/…/articl…/180718033026.pdf بەڵێ ئەم پڕۆژەیە پاش ڕاوێژ لەگەڵ سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی و سكرتێری فراكسیۆنەكان لە لایەن بەڕێزان د.بەهار مەحمود جێگری ئەوكاتی سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان (لە هەمان كاتدا جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش بو لە پەرلەمانی كوردستان) و ئەندامی لیژنەی یاسایی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و عەلی حەمەساڵح و بەندەوە ئامادە كرا و، درایەوە بە خانەی ڕاپەڕاندن (ئەو كات بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەفەری دەرەوەی وڵات بو). ئیتر ئەم یاسایە تا بە ئەمڕۆ كراوەتە بابەتێكی چەواشەكاریی لە لایەن كۆمەڵێكەوە دژ بە ئێمە، كە لێیان دەپرسی ناوەڕۆكی یاساكە چییە زۆربەیان نایزانن! هەر بڕۆن سەیری ئەو بابەتانە بكەن كە نوسیویانە بزانن زۆرینه‌یان دور و نزیك باسی ناوەڕۆكی یاسایاكەیان كردوە!؟ لێیان بپرسن بۆچی دژی یاساكەن هیچ وەڵامێكی قەناعەتپێكەرت دەست ناكەوێ! بۆ نمونە ئەپرسین: ئێمە لەگەڵ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی بوین و، له‌م پێناوه‌شدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیشمان بوین، بەڵام كرا؟ نیساب تەواو كرا؟ ئایاسەرۆكایەتیی ئەوكاتی پەرلەمان (پاش سه‌رله‌نوێ كاراكردنه‌وه‌ی) بە ئامادەنەبونی ئێمە یان تەنانەت بەئامادە بونیشمان دەیخستەوه بەرنامەی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان؟ كێ له‌گه‌ڵمان ده‌بو بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی؟ ئایا زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه له ئه‌وجی هێزمان و له حزوری كاك نه‌وشیروان ساڵی ٢٠١٥ تا نیوه‌ی ڕێ له‌گه‌ڵمان هاتن و، دواتر پاشگه‌ز بونه‌وه، جارێكی تر ده‌هاتنه‌وه له‌گه‌ڵمان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی ٢٠١٨؟ ئایا دیسان ئه‌مه‌مان تاقی بكردایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیان؟ ئایا... بێ گومان وەڵامی هه‌ر كه‌سێكی ژیر بۆ هەموی نەخێرە. ئەی باشە كە مادەم یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار نەكرایەوە، لێگەڕاینایە بە پێی ئه‌سڵی یاساكەی ٢٠٠٥ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم به هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه لە ناو خەڵك و لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرایە (به‌پێی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم) ؟ ئایا ئەمە لەگەڵ پرنسیپەكانی ئێمە دەگونجا؟ ئایا دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم لەناو خەڵك بەپێی پێدراوەكانی ڕوداوەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق له ئایاری ٢٠١٨ و ئەو هەمو تەزویرەی لە هەڵبژاردنەكاندا ئەكرێ و پاش ئەو هەمو نا‌ئومێد كردنی خەڵك و هەڵمەتی بایكۆته و، دۆخی پەیوەندییەكانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و لایەنەكانی تر و تەنانەت بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان له ئه‌یلولی ٢٠١٨، چۆن دەبو؟ پاڵێوراوی كێ براوە دەبو؟ ئایا كارێكی خراپە بەپێی ئەو پرنسیپانەی ئێمە بڕوامان پێیەتی هه‌وڵ بده‌ین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم لەناو خەڵكەوە ئەنجام نه‌درێ و هەڵبژاردنەكەی بخرێتە ناو پەرلەمانەوە؟ ئایا ئەمە یەكێك نەبو لە داوا سەرەكییەكانی ئێمە؟ ئەی ئەم هەمو تەخوین وچەواشەكارییە لە پای چی؟! تەنها قسەیەك كە ئەمانە دەیكەن ئەوەیە كە پارتی ئەمەی پێ باش بوە و فڵانە بەرپرسی پارتی وتویەتی پڕۆژەكەی گۆڕان زۆر باش بوە! ئێ باشە ئێمە ئامانجی سیاسیمان هەیە یان خەریكی شەڕە گەڕەكین؟! ئەگەر پارتی پڕۆژەیەكی ئێمەی پێ باش بو ئێمە بڵێین پەشیمان بوینەوە نابێ پارتی پێی خۆش بێ؟ ئایا ئەمە لۆژیكە؟ گریمان پڕۆژەكە هیی پارتی بوایەو پارتی لەگەڵ ئەوە بوایە كەهەڵبژاردن لەناو خەڵك نەكرێ بەڵكو لەناو پەرلەمان بكرێ، ئایا ئێمە دەبو بڵێین نەخێر هەردەبێ لەناو خەڵك بكرێ؟ ئەگەر وامان بكردایە دوای ئەو هه‌مو بانگه‌شه‌یه بۆ سیستمی پارله‌مانی، لەم خولەی ئێستای پەرلەمان چۆن باسی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی و دەستورمان بكردایە؟ ئایا پێمان نەدەوترا ئێوە خۆتان داوای ئەمەتان كرد كە ئێستا دەرئەنجامەكەی بە خواستی ئێوە نییە بۆیە داوای گۆڕینی سیستم دەكەن؟! بەڵێ ئێمە لەسەر بنەمای (ما لا یدرك كلە لا یترك جلە) ئەوەی هەموی بەدەست نایەت كەمی وازی لێناهێنرێ، پێشنیاری ئەو پڕۆژەیەمان پێ باش بو. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌شی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، هه‌ڵوێستی خۆمان له‌و ڕوه‌وه خسته‌ڕو (بڕوانه بابه‌تێكمان له‌م باره‌یه، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له سایتی سبه‌ی، ڕۆژی ١١ی ته‌موزی ٢٠١٨: https://www.sbeiy.com/Dreje_birwra.aspx?jimare=1502) ئازایەتیی ئەوەمان تێدایە كە بەرپرسیاریی هەر كارێك كە ئەنجامی دەدەین هەڵبگرین و دەزانین بۆچی كردومانە. گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵكەوە بۆناو پەرلەمان، گرنگترین داواكاریی كاك نەوشیروان بو، لەم ڕوەوە قسەی ڕاشكاویان لای بەندە هەیە. بۆیە ئێمە بە ئاگاییەوە و بەپێی ئەو ئەزمونە درێژەی كە لەگەڵ كاك نەوشیروان هەمان بو و دەگەڕێتەوە تەنانەت بۆ پێش دروست بونی گۆڕان و دوای كاری چڕوپڕمان لە بەردەستی لە ژوری توێژینەوەی سیاسی (كە ساڵی ٢٠١١ پاكێجەكانی ئوپۆزسیۆن بەتایبەت ئەو پاكێجەی پەیوەندیی بە سیستمی حوكمڕانییەوە هەبو لەوێ ئامادە كران) و ئەزمونمان لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان (هەر بۆ زانیاری: بۆ یەكەمجاره دەبێ باس لەوە بكەین كە پڕۆژەی گۆڕان بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی ساڵی‌٢٠١٥، لە نەورۆزی ئەو ساڵەدا بە سێ ڕەشنوسی جیاواز لە لایەن بەندەوە ئامادە كرا و دام بە كاك نەوشیروان، ئەویش یەكێكیانی هەڵبژارد و سپاردی بە كۆمەڵێك پەرلەمانتاری خولەكانی پێش‌و و چەند یاساناسێك، دوای ئەوەی پیایدا چوبونەوە دوبارە كاك نەوشیروان پێیدامەوە و دوای پێداچونەوەی به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خۆیان، جارێكی تر گەڕاندمەوە بۆ بەڕێزیان و دواتر ناردی بۆ فراكسیۆنی گۆڕان) و هەروەها بەپێی ئەو شارەزاییە ناچیزە ئەكادیمییەی هەمانە، پێمان باش بو به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته ئەو یاسایە پێشنیار بكرێ. بەڵام پڕۆژەكە دراوەتە خانەی ڕاپەڕاندن و لەوێوە نێردراوە بۆ فراكسیۆنی پێشوی گۆڕان لە پەرلەمانیكوردستان و لەلای ئێمە كەسیان خۆی لێ نەبان نەكردوە. دەزانین ئەوە هەمو داواكاری و ئامانجی ئێمە نییە لە پرسی حوكمڕانیی هەرێم، داواكاریی ئێمه له‌م بواره‌دا سیستمی په‌رله‌مانیی ته‌واوه هاوشێوه‌ی ده‌ستوری عێراق. بەڵام له نێوان مانه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك خۆی یان هه‌نگاوێكی چه‌ند بچوكیش بێ بۆ به په‌رله‌مانی كردنی سیستم، به دڵنییاییه‌وه دوه‌م هه‌ڵده‌بژێرین. هیچ نەبێ بۆ یەكەمجار لە دوای ٢٠٠٥-ەوە پەیوەندیی نێوان سەرۆكایەتیی هەرێم وسەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی پچڕاند. سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بوە بەشێك لە ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتیی هەرێمیش بوە بەشێك لە ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. ئەو هەنگاوە كاریگەریی گەورەتر بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم بەجێدەهێڵێ و، زۆر قسه‌ی تر هه‌ن كه ئێسته ده‌رفه‌ت و كاتی وتنیان نییه و دەكرێ لە داهاتودا باسی بكەین. هەڵبەت ئەوە بۆ یەكەمجار نەبو كە ئێمە لەگەڵ هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم بوین. بەڵكو لە سەروبەندی وازهێنانی بەڕێز مەسعود بارزانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم و هەڵپەساردن و دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی، لە ٢٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٧ لە دانیشتنێكی باڵای نێوان كۆمەڵ و گۆڕان بە سەرۆكایەتیی بەڕێزان م. عەلی باپیر و عومەری سەید عەلی، لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵ لەسلێمانی (شاندی كۆمەڵ بریتی بون لە بەڕێزان م. عەلی باپیر، محەمەد حەكیم و م. دلێر كه‌لاری، وەفدی گۆڕان لە كۆبونەوەكە جگە لە كاك عومەر بریتی بون لە بەڕێزان م. جەلال جەوهەر، عوسمانی حاجی مەحمود و، بەندە دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك ڕۆشتم، كۆبونەوەیەكی گرنگ بو تیایدا تەئكید كرایەوە لە هەڵوێستی هاوبەشی هەردولا بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕزگاریی نیشتیمانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی شەش مانگ دا)، تاوتوێی هه‌واڵێكمان كرد كه به ده‌ستمان گه‌یشت بو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێ و، دامه‌زراوه‌كه هه‌ڵده‌په‌سێردرێ. هه‌ر دو لا ئه‌و هه‌نگاوه‌مان به ئیجابی زانی. دواتر گۆڕان و كۆمه‌ڵ پێكه‌وه بڕیاریاندا بۆ یەكەمجار لە دوای كارا كردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەردو فراكسیۆنی كۆمەڵ و گۆڕان كە تەنها دو فراكسیۆن بون تا ئەوكات نەچوبونەوە بۆ پەرلەمان، بایكۆت بشكێنن و بچن له دانیشتنی ڕۆژی ٢٩ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ به‌شداری بكه‌ن و دەنگ بە پڕۆژە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بدەن (لینكی یاساكە: http://www.perlemanikurdistan.com/…/articl…/091117115603.pdf)، هەوڵی باشكردنی بدەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن كێشە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە دروست ببێ، چونكە ئەوە خزمەت بە ئامانجەكانی هەردو لامان دەكات و دواتر هەردو فراكسیۆنەكەش هەر وایان كرد. ئەی باشە بۆ ئەوكات ئەوە سەفقە نەبو؟ بۆ هەڵای لەسەر دروست نەكرا؟ جیاوازی چییە لەنێوان هەردو دۆخەكە؟خۆ ئەوەی ٢٠١٧ پڕۆژەی پارتی بو، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یەكێتی و یەكگرتو دەنگیان پێداو ئەمەی ٢٠١٨ پڕۆژەی گۆڕان خۆی بو!! لەوەی یەكەم سەرۆكایەتیی هەرێم تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم لەناو خەڵك (و به هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ساڵی ٢٠٠٥)، لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئەیلولی ٢٠١٨ هەڵپەسێردرا، بەڵام لەوەی دوەم تا یەكلاكردنەوەی چارەنوسی دامەزراوەكە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵپەسێردرا و سەرەنجامیش هەڵبژاردنی خرایە ناو پەرلەمانەوە. كامیان لە بەرنامە و ئامانجەكانی گۆڕان و لایەنەكانی تریئۆپۆزسیۆنی جاران نزیكن؟ یەكەم یان دوەم؟ باشه له بری گومان دروست كردن له سه‌ر هه‌ڵوێست و پڕۆژه‌ی گۆڕان بۆ سپاردنی چاره‌نوسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به خولی نوێی په‌رله‌مان و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌نگدان، ئایا باشتر نه‌بو به هه‌مومانه‌وه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین خه‌ڵك (به تایبه‌ت جه‌ماوری ناڕازی) به چڕی به‌شداری له ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی ئه‌و هێزانه‌ی به هه‌ق له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانین زیاد بكات تا له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان دا به هه‌ل و مه‌رجی سیستمی په‌رله‌مانیی ته‌واو، دامه‌زراوه‌ی سه‌ۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان كرد ناو بنێین چی!؟ (هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، كه به‌م دواییه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، ڕای تایبه‌تیی خۆمان هه‌بوه و، له ده‌رفه‌تێكی تر دا باسی ده‌كه‌ین). كەواتە ڕونە مەسەلەكە هەوڵی نەزۆكە بۆ تیرۆركردنی كەسایەتیی ئێمە و هیچی تر. . ئەمە هەڵمەتێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوە كە ڕێك دو ساڵە درێژەی هەیە و، له به‌شی سێیه‌م دا باسی ده‌كه‌ین.
كەمال چۆمانی واشنتن‌پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی کۆشکی سپییەوە رایگەیاندوە کە “دۆناڵد تڕا‌مپ هەفتەی رابردو و لە ماوەی پشوی هەفتەدا توڕە بو سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە لە پشتی ئەوەوە دەنرێن و بە پلانی شەڕیان دەبینێت، لە کاتێکدا تڕا‌مپ خۆی دەیەوێت ئێران ناچار بکات رێککەوتنێکی دی لەگەڵ ئیمزا بکات نەک لەگەڵی بچێتە شەڕ. راوێژکاری ئەنجومەنی ئاساییشی ئەمریکا جۆن بۆڵتن یەکێک لە توندڕەوەکانی ئەمریکایە، تەنانەت بەر لەوەی ئەو پۆستەش وەربگرێت داوای گۆڕینی رژێمی لە ئێران دەکرد. تڕا‌مپ لێی توڕەیە، بەڵام وەک واشنتن‌پۆست دەڵێ، هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە وەک وەزیری دەرەوەی پێشوری ئەمریکا رێکس تیلەرسن لە پۆستەکەی لایبدات. وەزیری دەرەوە پۆ‌مپێیۆ یەکێکە لە توندڕەوەکانی دژبەری ئێران، ئەویش لە هێڵی بۆڵتنە. تڕا‌مپ خۆی پێشتر رەخنەی لە شەڕی ئەمریکا لە عێڕاق گرتوە، ناچێتە شەڕێکەوە کە زیانی مادیی و گیانی زیاتر بێت لە قازانجی، وەک شەڕی داگیرکردن/ئازادکردنی عێڕاق. تڕا‌مپ لە بەشێک لە راوێژکارە هەرە باڵاکانی توڕە و نیگەران بوە کە ئەگەری هەیە رایبکێشنە ناو شەڕێکەوە کە دەمێکە خۆی دژایەتیی ئەو شەڕانە دەکات کە تەنها پارە سەرفکردنن. تڕا‌مپ دەیەوێت راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەبکات و رێگای دیپلۆماسیی پێ باشترە. تڕا‌مپ بەو قسەوباسانەی گۆڕینی رژێمی ئێران دڵخۆش نییە، ئەمە بیری ساڵی ٢٠٠٣ی دەخاتەوە کاتێک سەدام حوسێن روخێنرا. تڕا‌مپ نایەوێت هیچ جوڵەیەک دژی ئێران بکرێت مەگەر ئێران “جوڵەیەکی گەورە” بکا و ئەمریکا ناچار بکا. هەندێک لە بەرپرسانی سوپا سەریان لێشێواوە چونکە ئەو ئاماژە گەورانە نابینن کە ئێران ئەمریکا ناچاربکات بۆ شەڕ. ئەمریکا لە عێڕاق سەرکردایەتیی وڵاتانی هاوپەیمان و ئەوڕوپا دەکات، بەڵام هیچ وڵاتێکی ئەوڕوپا متمانەی بەو کشانەوەی ستافی خزمەتگوزاریی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە عێڕاق نەبوە، بۆیە ئەڵمانیا رایگەیاند باڵیۆزخانەکانیان بەردەوامن لە کارکردن. پێناچێت سەرکردەکانی ئێران ئاسان تەسلیمی تڕا‌مپ ببن، بەڵام ناشتوانن تا سەر لە بەرانبەر گەمارۆ ئابورییەکان بەردەوام بن. شەڕی ئەمریکا دژی ئێران لە قازانجی کورد نییە لە هیچ پارچەیەک. ئەمریکا ئامانجی نییە حوکمی دیکتاتۆرانەی ئایەتوڵاکانی ئێران بگۆڕێت، هیچ پلانێکیشی بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێران نییە. تا ئێستاش ئەمریکا باسی لە مافی نەتەوەکانی دیکە و دیموکراتیزەکردنی ئێران نەکردوە، زیاتر فشارە لەسەر ئێران بۆ گۆڕینی ئاکارەکانی ئێران لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران. لە ناوەوەی ئێران، زیاتر فشارە بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکە و رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی دونیابینییە سەرمایەدارییەکەی تڕا‌مپ ببێت. هەر بۆ نمونە، هیچ مانای نییە وڵاتێک ژمارەی دانیشتوانەکەی سەروی ٨٠ ملیۆن کەس بێت و ماکدۆناڵدی لێ نەبێت. نە ئۆپۆزسیۆنی کوردیی لە ئێران بەهێزە، نە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییش ئۆپۆزسیۆنێکی دیموکراتیک و یەکگرتو و خاوەن بڕیارە. قومارکردنیش لەسەر شەڕێک کە ئەگەری رونەدانی زۆر زیاترە لە رودانی، گەمەیەکی دۆڕاوە. بە کورتی، سنوردارکردنی پەلهاویشتنی ئێران لە ناوچەکە لە قازانجی هەمو گەلانی ناوچەکەیە، بە کوردیشەوە، ئەگەر فشارەکانیش رێککەوتنێکی تری لێ بکەوێتەوە و ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی رابگرێت و ئەمەش ببێتە پێشکەوتنی ناوخۆیی لەڕوی ئابوریی و سیاسییەوە، چونکە گەڕانەوەی ئێران بۆ ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەخوازێت سیاسەتی ناوخۆییشی کەمێک بگۆڕێت، دیسان لە بەرژەوەندیی کوردە.
ژوان ئەحمەد سەعید چیتر نابێ ئەمە لە مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی قبوڵ بكرێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی باس ئەكرێت‌و لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوگۆی لەسەرە، پۆستەكانی ئەم جارەی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم بۆ ئەم كەسانە ئەبێت: - ئەندامانی مەكتەبی سیاسی - ئەندامانی سەركردایەتی - كوڕە نازدار‌و ناسكەكان بەرپرسان ئەگەر ئەوانەی باس دەكرێن راست بن، كەواتە: مەكتەبی سیاسی گەیشتۆتە ئەوپەڕی نابەرپرسیارێتی‌و سوكایەتی كردن بە ماندوبونی كادران‌و مێژووی ئەم حزبە، ئەگەرنا ئەم حزبە كەی موڵكی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی بوە تا بیكەن بە رەوزە بۆ مناڵەكانیان.؟؟؟!!! - كەواتە جێگری سكرتێری یەكێتی‌و مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی، تەواو بێ‌باك بون لە كادر‌و ئەندامان، بۆیە لەكاتی هەڵبژاردن هەمویان ئەڕەتێنن بۆ دەنگ كۆكردنەوە، دواتریش بەرهەمەكەی بۆ خۆیان‌و كوڕەكانیان دائەنێن، كادرانیش با 60 رۆژ جارێك وەك سواڵ‌و دەرۆزە موچەیان پێ بدرێت. - كەواتە كوڕە نازدارەكانی ئەوان دیاری‌و هەڵبژێردراوی خواوەندن، بۆیە بەبێ فلتەر‌و لەبەر بەرژەوەندیە بەیەكاچوەكان راستەوخۆ دەبنە وەزیر‌و بەرپرسی پلە باڵا، كادرێكیش پێویستە سەد ساڵ كاربكات بۆ ئەوەی یەك پلە بچێتە پێشەوە. - كەواتە ئەم حزبە لەلێواری مەرگ نزیك بۆتەوە، چارەنوسی حزبەكەی گاندی‌و یاسر عەرەفات چاوەروانیەتی‌و هاكا لەبەریەك هەڵوەشا بۆیە بەرپرس‌و كوڕ‌و كچەكانیان هێندە هەڵپەی پۆست ئەكەن چونكە دوكانە سیاسیەكەیان خەریكە لەبەین ئەچێت. - كەواتە: كاتی ئەوەیە كادرانی یەكێتی لە گشت ئۆرگانەكان، مەڵبەند‌و كۆمیتە، مەكتەب‌و رێكخراوەكان، گوشار دەست پێ بكەن بۆ ئەوەی یەكێتی بە نزیكترین كات كۆنگرە ببەستێت، چونكە بەپێی ئەوەی باس دەكرێت، سەركردایەتی خۆی بێدەنگ كردوە‌و بەنیاز نیە بەم زوانە كۆنگرە ببەسترێت، ئەگەرنا هەمومان مەرگی یەكێتی ئەبینین قوباد تاڵەبانی لە ئێستاوە حوكمی فەشەلی بەسەر خۆ‌یا سەپاندوە ئەگەر ئەو ناوانە، چ مەكتەبی سیاسی‌و چ سەركردایەتی‌و چ مناڵە نازدارەكانیان قبوڵ بكات لە ستافەكەیدا لە حكومەت. بەدڵنیاییش هەڵبژاردنی كەسەكان بە خودی قوباد تاڵەبانیشەوە لە دەسەڵاتی مەكتەبی سیاسیدایە كە خۆیان هۆكاری شكستەكانن نەك خودی قوباد هەڵیانبژێرێت دواتریش باوكی ئەو مناڵانە لەپێش هەمویانەوە دێن‌و لەسەر تەلەفزیۆن‌و لە كۆڕەكاندا دەڵێن: قوباد چی بۆ ئەم حزبە كردوە؟؟ قوباد تاڵەبانی ناكارایە ئایا قوباد تاڵەبانی ئەم شكستە حەتمیە توشی خۆی ئەكات؟؟؟
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین جیاوازیه‌كی هێجگار گه‌وره له نێوان (حوكم بكه‌یت) و (حوكمت بكه‌ن) هه‌یه. سیاسه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ل (حوكمكرد ن و ئیدارەدانی) كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات. هیچ حوكمڕانێكی عاقڵ و به شه‌خسیه‌ت نیه، خۆی به ئێستر بزانێت و ڕه‌شمه‌ی لێخوڕینی بداته ده‌ست كه‌سانیتر. كێشه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سه‌نگه‌رگیری و ڕوبوڕوبونه‌وه‌ی تێرۆریزم و دیموكراسی نیه… سه‌نگه‌رگیری ئیسلام و كریستیانیتی و جوله‌كه‌ش نیه له دژی یه‌كتر. به ته‌بیعه‌تی خۆی، وڵاتی ئێران درێژه به خه‌باتی دژ به كۆلۆنیالیزم ده‌دات له سه‌رده‌می پۆست كۆلۆنیالیزمدا(ئێران هەمیشە وابوە). قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئێران وڵاتێكی دیموكراته یان نا. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه سەركردایەتی سیاسی ئێران چه‌ن به‌رامبه‌ر به چالاكوانه سیاسیه كورده‌كان بێڕەحم و زاڵمە. وه‌ڵامی ئه‌م قسانه روون و ئاسانه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه : ئایا ئه‌مه‌ریكا دوژمنایه‌تی ئێران له‌به‌ر پاراستنی مافی ئینسان و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسانی ئێرانی ده‌كات؟… یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌هۆڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵناپه‌ڕێت؟ شای ئیران له گه‌ڵ كورد خراپ بوو. ئه‌مه‌ریكا له پێشدا پشتیگرت و، كەچی تاكه قسه‌یه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر زوڵم و زۆری شای ئێران له‌سه‌ر میلله‌تی كورد نه‌بوو، له كۆتا چركه شدا پشتی شای ئێرانی شكاند. له‌گه‌ڵ سه‌ددامیش به هه‌مان شێوه. له سه‌رو به ندی ڕیفراندۆمدا ئێرانیش و ئه‌مه‌ریكاش و هه‌ندێك له ڕۆشنبیره خوێنده‌واره كرچوكاڵه (به‌ناو) پۆست مۆدێرنه ی كورد و، هه‌ندێك خۆفرۆش، دژی سه‌رۆك بارزانی بوون. هه‌موو ئه‌مانه له خاڵی قه‌ده‌غه كردنی پرسیسه‌به‌خۆییدا یه‌كیان گرته‌وه و، هەڤاڵ و هاوبیری یەكتر بوون. له م سه‌روبه‌نده‌ی (نمایشی) خۆ ئاماده‌كردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی (خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكیه) دڵی خۆشه و، وا ده‌زانت به هاتنه كایه‌ی جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت. ئیدارەی سیاسی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت ده‌كاته قوربانی یه‌ك به‌رمیل نەوت. سڵاو له‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه‌سانی سه‌ركرده‌ی كورد له بابه‌تی مه‌سعود مسته‌فا بارزانی دایده‌مه‌زرنێت و، نه‌حله‌ت له‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا (یان هه‌ر زلهێزێكیتر) بۆمان داده‌مه‌زره‌نێت و، هه‌ر هه‌مومان ده‌كاته كۆیله‌ی كۆكا كۆلاو ماكدۆناڵد و، ئه‌م كه‌لتوره قێزه‌ونه‌مان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. چونكه سه‌ربه‌خۆیی بریتیه له‌وه‌ی خۆت حوكمی خۆت بكه‌یت، نه‌ك حوكمت بكه‌ن. ئێران ده‌یه‌وێت خۆی حوكمی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م حوكمه‌ی ئێستای ئێران دیكتاتۆر ونا عادلانه‌یه… ئه‌وا گۆڕینی ئه‌م حوكمه به‌ده‌ست میلله‌تانی ئێرانه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مه‌ریكا بۆی نیه خۆی بكاته محامی میلله‌تانی ئێران. لە ئێستادا لە وڵاتی ئەمەریكا ٣٠ملێۆن ئینسان لانەوازن (واتە لەسەر جادە دەخەون) و، دیسانەوە نزیكی ٣٠ ملیۆن ئینسانی دیكەش بیمەی تەندروستیان نیە، واتە ئەگەر لەحاڵەتی مردنیشابن و نەگەینرێنە نەخۆشخانەی فریاكەوتن ئەوا دەستبەجێ دەمرن. ئەگەر كەچەڵ دوكتۆرە، با چارەیەكی سەری خۆی بكات.
د. یوسف محەمەد سادق بەشی یەكەم: سەرۆكایەتیی هەرێم و بڕوانامە. . شتێكی ئاساییە كە هەر كەسێك دێتە نێو كایەی سیاسییەوە و بەرپرسیاریی كەوتە سەرشان، بەدڵنییاییەوە ڕوبەڕوی ڕەخنە دەبێتەوە. چونكە هەم لە لایەكەوە چاوەڕوانی لێی زیاتر ئەبێ و مەرجیش نییە هەموان هاوڕای بن یان لایەنگری بن، هەمیش هەمو مرۆیەك هەڵە دەكا و هەڵەی كەسانی سیاسیش زۆر زەقتر دەرئەكەوێ. بەڵام لە لایەكی تریشەوە دەگونجێ هەندێ جار لێكتێنەگەیشتن و نەبونی زانیاری، سەرچاوەی ڕەخنە بێ، هەڵبەت جیاوازیی بیروڕاش شتێكی سروشتییە لە پەیوەندیی نێوان مرۆڤەكان. هەندێ جاری تریش ڕەخنە نییە، بەڵكو كەمپەینە بۆ شكاندنی فیگەری سیاسیی كاریگەر و خاوەن جەماوەر، بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی و كردنی ڕاستیی بە چەوتی و فرۆشتنەوەی ژەهر بە نرخی هەنگوین. ئەوانەی وادەكەن بە شایەنی وەڵام نازانین، چونكە ئەوانە مەرامی تریان هەیە و نە بە ئێمە ڕاست ئەبنەوە و نە ئیشی ئێمەشە خۆمانیان پێوە سەرقاڵ بكەین، هەر بۆیەش لەكاتی بەرپاكردنی ئەو (فه‌وزایه)ی چەند ڕۆژی ڕابردودا بەهیچمان نەوت. ئەم وتارە وەك ڕێز و پێ‌زانین بۆ ئەو هەموو هاوڕێ خۆشەویستانە دەنوسین كە ڕۆژانێك و لەو كاتانەی هەموان پشتیان تێكردین و زۆرینەی سیاسیەكان دژمان وەستانەوە، ئەوان پشتیان گرتین و هاندەرمان بون بۆ بەردەوامیدان بەو ململانێ سەختانەی لە قۆناخی ڕابردو، ڕوبەڕومان بونەوە. ئەوانەی لەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەدوای ڕاستییا ئەگەڕێنو ئاوەزیان پەرێشان كراوە بەو ژەهرانەی كەسانی هەلپەرست و خۆپەرست و چەواشەكار و خاوەن گرێی دەرونی و گەندەڵ دەیڕێژن. چونكە بەڕاستی ئەوەی كە تەنها لە قۆناخی ڕابردو بۆمان بەجێماوە، ئەو سەرمایە ڕەمزییەیە كە بە پشتیوانیی دڵسۆزان بەدەستمان هێناوە. هەفتەی ڕابردو (پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی دامه‌زراوه‌ی سەرۆكایەتیی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەند كردنی دەستور) لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر درا و پەسەند كرا، ئەمەش مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆی هێنا سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم و جۆری سیستم كە پێموایە ئەمە شتێكی ئاساییە و دەبو وەفدی دانوستان و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان كە ڕێكەوتنیان لەگەڵ پارتی كردووە لەسەر ئەم پرسە ڕونكردنەوەی پێویست بدەن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن كە بە داخەوە لەمەدا كەمتەرخەمن. هەمو ئەركەكەیان خستۆتە سەرشانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و بەتەنیا لە مەیدانەكە جێیان هێشتون. لەگەڵ ئەمە هەڵایەكی گەورەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرپاكرا لەسەر تێپەڕاندنی بڕگەیەك لە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بەوەی پاڵێوراو بۆ ئەو پۆستە پێویست نییە خاوەنی بڕوانامه بێ. لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە، بەشێكی وتارە بەناوبانگەكەمان لە ١٦/ ٣/ ٢٠١٦ی دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی (چیرۆكی ئەو ڕۆژە و گفتوگۆی پێشوەختەی بەێز د.بەرهەم ساڵح سەركۆماری ئێستای عێراق لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بەندە لە دەرفەتێكی تردا باس دەكەین) هێنرایەوە كە وتمان: (... بەڕێزان لەسەردەمی ئەمڕۆماندا حوكمڕانی زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە مەعریفە هەیە پێویستی به زانست هه‌یه، بۆیە حوكمڕانی بە خەڵكی نەخوێندەوار ناكرێ چاكسازیش بە خەڵكی نەخوێندەوار ناكرێ...) گوایا فراكسیۆنی گۆڕان دەنگی داوە بەوەی سەرۆكی هەرێم بڕوانامەی پێویست نییە و بەندە پەشیمان بومەتەوە لەو قسەیەی ئەوكات كردومە. ماوەیەك لەمەوپێشیش هەر وەك ئەڵقەیەكی تری ئەو كەمپەینەی دژمان بەڕێوە دەچێ، بڕگەیەكی قسەكانمان لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی شێوێنرا كە وتمان: (...بەڵێ ئامانجمان بو كە ئەو قسەیەمان لە زانكۆی ئەمریكی كرد و بڕوامان پێیەتی و پێداگرین لەسەری و بۆشی زیاد ئەكەین كە نەك هەر حوكمڕانیی باش و چاكسازی بە خەڵكی نەخوێندەوار ناكرێ، بەڵكو بە خەڵكی گەندەڵیش ناكرێ). شتێكی حاشا هەڵنەگرە كە ئێمە ئەو وتەیەمان لە كات و شوێنی خۆی كردوە‌و گوێمان بەهیچ نەدا به لەدەستدانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش. بەڵام قسەیەك ناكەین كە پێشكەشكارێك یان پڕۆدیوسەرەكەی یان خاوەنی كۆمپانیاكەی دەیەوێ بیڵێین، ئەوە دەڵێین كە خۆمان دەمانەوێ بیڵێین لەو كاتەی خۆمان دیاریی دەكەین. دوای بەدواداچون بۆمان دەركەوت كە نۆ كەس لە فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ نەبونی بڕوانامە نەبون بۆ سەرۆكی هەرێم، ئێ خۆ شتێكی ئاساییشە سێ كەس لەو فراكسیۆنە لەگەڵ ئەوە بن كە سەرۆكی هەرێم پێویستی بە بڕوانامە نییە. نەك هەر ئەوە، بەڵكو تەنانەت ئەو كاتەشی ئێمە ئەو قسانەمان لە زانكۆی ئەمریكی كرد، هەندێك لە ناو گۆڕان كە بۆ موفارەقە بەشێكیشیان بەشدار بون لەم هەڵایەی ئەمجارە، زۆر نیگەران بون لەو وتەیە و تێیاندا بو كە هەر لەو كاتەوە كەوتنە دژایەتی كردنمان! ئێ ئەگەر سێ لەسەر چواری فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ ئەو بڕگەیە نەبون، ئەم هەمو هەڵایە بۆ دروست كرا!؟ گریمان هەمو فراكسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی كوردستان دژی ڕاكەی ئێمە بون و لەسەر داوای خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەنگیان بەوەدا كە سەرۆكی هەرێم بڕوانامەی پێویست نییە، باشه ئەمە چ پەیوەندیی بە ئێمەوە هەیە كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی كاری خۆمانین! لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە هەندێ لەوانەی كەواسوری بەرلەشكری ئەم هەڵمەتە بون، یان خۆیان هیچ بڕوانامەیەكیان نییەو ئێران و توران گەڕاون تا شەهادەیەكی تەزویریان دەستخستوە، یان ئەو كۆلكە خوێندەوارانە بون كە بە قبوڵ خاص و نمرەی نزم و بە گرتنی شوێنی خوێندكارێكی خاوەن نمرەی بەرزی بێ پشتوپەنا، بێ وەگرتنی هیچ مەعریفەیەك، بڕوانامەیەكی زانكۆییان داگیر كردوە. هەڵبەت مەعریفە تەنها بە بەدەستهێنانی بڕوانامە بەدەستنایەت، خاوەن بڕوانامەی زۆری نەخوێندەوارمان هەن. ئامانجی ئێوە چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی نییە ئاغایان كە هەندێكتان هەر نازانن چییە! كێشەی ئێوە ئەوە نییە سەرۆكەكەتان نەخوێندەوار دەبێ یان نا. بەڵكو كێشەی ئێوە گرێی دەرونی و خواستتانە بۆ شێواندنی ڕاستییەكان. جارێ پێش دروست بونی گۆڕان هیچ حیزبێكی سیاسی لە كوردستان باسی سیستمی پەرلەمانیی نەكردوە. كە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمیش لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پەرلەمانەوە تێپەڕێندراوە هەمو حزبەكان پشتیوانی‌یان كردوە و دەنگیان پێداوە. تەنها ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و هەندێكی كەم لە هاوڕێكانی دژی بون (بڕوانە: نەوشیروان مستەفا: پڕۆسەی پێكهێنانی سەرۆكایەتیی هەرێم؟). هەموانیش دەزانین یاساكە چۆنە و پێویست بە شیكردنه‌وه‌ی ناكات. نەك هەر ئەوە، بەڵكو هەمو ئەو حیزبانە لەگەڵ تێپەڕاندنی پڕۆژەی دەستوریش بون لە ساڵی ٢٠٠٩ بە هەمان جۆری سیستم و مەرجی پاڵێوراو و شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم و، پەرلەمانتارانیان لە پەرلەمان دەنگیان بۆدا جگە لە سێ پەرلەمانتار. لیستی گۆڕانی ئەوكات و بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دژی خستنە ڕاپرسیی ئەو پڕۆژە دەستورە بوین و سەرەنجامیش پڕۆسەكە ئەوكات وەستا و، دواتریش لە بەهاری ساڵی ٢٠١٥ پڕۆژەكەمان گەڕاندەوە بۆ پەرلەمان. كاتێكیش پڕۆژەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەر لەو ساڵەدا هاتنە پەرلەمان، هەموان دەزانن پارتی بۆ تێنەپەڕاندنی، پەرلەمانی داخست و ڕێی لە ئێمە گرت بگەڕێینەوە پەرلەمان. زۆربەی ئەو حیزبانەی بانگەشەی بە پەرلەمانی كردنی سیستمیان دەكرد، یەك لە دوای یەك پاشەكشەیان كرد لە پڕۆژەكانیان و لە نیوەی ڕێ بەجێیان هێشتین و دواتریش بێ ئێمە پەرلەمانیان كارا كردەوە و هەمواری یاسای سەرۆكایەتییان خستە ڕەفەكانی ئەرشیفی پەرلەمانەوە (هەر بۆ زانیاری: نە لە یاسای سەرۆكایەتی ٢٠٠٥ و نە لە پڕۆژەی دەستور ٢٠٠٩ و نە لە پڕۆژەی لایەنەكان بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی لە ٢٠١٥، لە هیچ یەكێكیان مەرجی بڕوانامە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم نییە). ئەی ئێستا ئەم هات و هاوارە چییە!؟ هەڵبەت ئەم هەڵایەی ئەمجارە ئەڵقەیەك بو لە زنجیرەیەك كەمپەین كە بە ڕێكخراویی و بەردەوامی لەلایەن تەحالوفێكی پیس (خبیث)ەوە دژمان بەڕێوە ئەچێ، ئەڵقەیەكی دیكەی ئەو زنجیرەیە هەڵای یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم بو كه باسی به‌شی دوه‌می ئه‌م وتاره ده‌بێ.
عەلی ئۆرەماری پشتی بوورینا زێدەتر ژ حەفت هەیڤان بسەر هەلبژاردنێن پەڕلەمانێ هەرێما کوردستانێ و ئیمزاکرنا زێدەتر ڕێکەفتنەکێ دناڤبەرا پارتی دیمۆکراتی کوردستان وئێکەتی نشتیمانی کوردستان ، ژبۆ چەوانیا پێک ئینانا حکۆمەتێ و بژارەکرنا میکانیزمێن چاڕەسەرکرنێ بتایبەت چاڕەسەرکرنا وێ لێک دابرنا ل بەغدا رووی دای و دوماهیک ئینانا ڕەوشا ناڵەبارا ل کەرکۆک، ب ئەگەرێ تێکچوونائەنجۆمەنێ پارێزگەهێ و نەدانانا پارێزگەڕەکێ هەلبژارتی ژپێکهاتەیێ کوردی و ژ کوردان ژی کەسەک بیت ئێکەتی دەست نیشان بکەت ، ژبەرکۆ ب پێی دوماهیک هەلبژاردن ژی زورینەیا رهایا دەنگدەرێن کەرکۆک دەنگدەرێن ئێکەتیێ بووینە، کۆ دنهۆدا کەسەکێ نەتەوە پەرەستێ عەرەب پارێزگارێ کەرکۆکا دل وقودسا کوردستانێ یە و ڕوژانەژی چەندین کریارێن دژی کوردان ل ڤی باژێری تێنە کرن و دوماهیک کریارژی ڤەگەراندنا خێزانێن وان عەرەبانە یێن بسیاسەتا تەعریبا ر‌ژێما بەعس هاتینە کەرکۆکێ ودەوروبەرا و پشتی ب پێی مادەیا 140ئەو خێزان هاتینە قەرەبوکرن و جارەکادی پشتی رویدانێن 16ی ئۆکتوبەرێ و دئەنجامێ لێکترازانا دناڤبەر پارتی وئێکەتیێ بتایبەت ل کەرکۆکێ ،ئەو خێزان ڤەدگەرێنە جهێن ژێ چووین و درێژی بسیاسەتێن تەعریبێ تێتەکرن ، پڕسیارا جەوهەری دڤان رویدانادا ئەوە ،ئەرێ براستی پارتی وئێکەتی ڕێکەفتن کرینە ،،ئەرێ بڕاستی تشتەکێ زارەکی کۆ هێزا رێکەفتنێ هەبیت دناڤبەرا بەرێز بارزانی وکاک کوسرەت دا هاتیە کرن لسەر میکانیزماچاڕەسەرکرناپرسا دانانا پارێزگەرێ کەرکۆک ،،باشە ئەگەر کەرکۆک پشتی ڕویدانێن ڕیفراندومێ توشی تێکچوونا بەلانسێ بوویە و کورد تێدا لاوازبووینە و عەرەب بالا دەست بووینە ،وەکی دبێژن یاکەفتی یە ژێر فەرمانێن حەشدا شەعبی و ئەنجۆمەن ژی ب ئەگەرێ ناکۆکیێن لیستا برایەتی کۆ ئەندامێن سەر ب پارتیڤە وەسا دانن کۆ کەرکۆک یا داگیرکریە و تا ڕەوشا کەرکۆک ئاسایی نەبیت دئامادەنینن بچنە کەرکۆک ،هەر وەکی چاڤەرێی قودرەتەکا ئیلاهینە بێت وکەرکۆکێ لبن دەستێ حەشدا شیعی رزگاربکەت و دئەنجامدا باشترین بیانوویە پارێزگارەکێ کوردی یێ ئێکەتی نەئێتەدانان و تەعریب وتالانکرن ژی هەر دبەردەوام بن ،ئەرێ دیسان پڕسیار باشە ما موسل ودەوروبەرێن وێژی هەر ل ژێر فەرمانێن وێ حەشدێ و وێ دەستهەلاتێ دا نینە یا کەرکۆک تێدا ،باشە ئەی چەوا ئەندامێن ئەنجۆمەنێ موسل یێن سەر ب پارتیڤە د ئامادەنە چ سەفقەبیت یان جامێری بیت بچنە کۆمبوونائەنجۆمەنێ پارێزگەها مۆسل بۆ هەلبژاردنا پارێزگارەکێ عەرەبێ سنیێ دەمارگیر بۆ موسل کۆ نەدل ونە قودسا کوردستانێ یە و بەلێ دئامادەنینن بچنە کۆمبوونا ئەنجۆمەنێ پارێزگەها کەرکۆک بو دانا پارێزگارەکێ کەرکوکیێ کورد‌و دوماهیک ئینان بسیاسەتێن شۆڤینی یێن راکان جبوری ، یان ئەڤەژی سەیروسەمەرێن رێکەفتنانە دناڤبەرا پارتی وئێکەتی ....دەوڵەت مەرحەبا.
نەرمین عوسمان لەم چەند ساڵەی دواییدا دیاردەی زیندووكردنەوە و بایەخدان بە (ئێڵ، تیرە، خێڵ، بەرەباب و بنەماڵە) لە عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەرەو هەڵكشان دەڕوات. ئەم دەستەواژانە پێناسەن بۆ كۆی كۆمەڵە كەسانێك كە هەندێ نەریت و ناوچەگەرێتی و خواست و ویست و بەرژەوەندی و پەیوەندی خوێنی كۆی كردوونەتەوە، لەڕووی ژمارەوە بەپێی ژمارەی تاكەكان ئەو پلە بەندییە پێكدەهێنرێن، ئەو دامەزراوانە یەكەی كۆمەڵایەتین و لەسەر بنەمای چینایەتی دانەمەزراون. ئەم دیاردەیە لەو وڵاتانە بەدی دەكرێن كە دەوڵەت لەسەر بنەمای نادادپەروەری و سەروەرنەبوونی یاسا و لاوازی پاراستنی مافەكانی تاك و هەبوونی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و شڵەژاوی باری ئاسایش و كەمی متمانە بەدەوڵەت دامەزراون. لە دۆخی هاوشێوەی هەرێمی كوردستاندا كە تاك ناوەندێكی گرنگیپێدانی دەوڵەت نییە، رەنگە دادپەروەری نەبێت لۆمەی تاك بكەین لە پەنابردن بۆ ئەو شێوازەی ژیانی كۆمەڵایەتی بەمەبەستی بەرگری لەخۆكردن و مانەوە و پاراستنی خۆی و ماڵ و سامانی، هەروەها لە بۆشایی نەبوونی هێزێكی نیشتیمانی یەكگرتوو و هێزە چەكدارەكان ئەوەی هەتن سەر بە پارت و لایەنە سیاسییەكانن، هەركاتێ وڵاتیش رووبەڕووی كێشەی نیشتیمانی ببێتەوە و بكەوێتە بەرمەترسی یان هەندێ جار ناكۆكی خۆبەخۆیی لایەنەكانیش هەبێ وا دەكات كە هەر لایەنە پەنا بۆ هەر رێگایەك بەرن كە زۆرترین چەكدار و جەنگاوەر لەخۆیان كۆبكەنەوە، دیارە ئاسانترین رێگاش بۆ ئەوە، پەنابردنە بۆ سەرۆك عەشیرەت و خێڵەكان، هەر ئەوەش وایكردووە لەكاتی ئاساییشدا بایەخی گەورە و ناپێویست بەو پێكهاتە كۆمەڵایەتیانە بدرێن، مەرج نییە تەنها بۆ شەڕ بێ، بەڵكو لەكاتی هەڵبژاردنیشدا لایەنگیریان بەكاردێت كە ئەمە كاریگەریی نەرێنی بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش دەبێ، تاك رێدەگرێ لەوەی لەسەر بنەمای خزمەت و هەڵسەنگاندنی دروست دەنگبدات، دەبینین حزبەكان لەكاتی هەڵبژاردنیشدا ئەمەیان رەچاووكردووە و كاندیدەكانیان زیاتر لە ناو خێڵ و هۆزە جیاجیاكان جێی بایەخن وەك لەنێو ناوەندە رۆشنبیری و ئەكادییمیەكان، زۆر جاریش بەخشینەوەی پلەو پایە وەك پاداشت بۆ بنەماڵە و خێڵ و عەشیرەتە و ئەمەش بووەتە مایەی گلەیی و گازندەی زۆرێك لە هاوڵاتیان. هەندێجاریش لەو جۆرە سیستمە دواكەوتووانەدا كاتێ مرۆڤ هەستدەكات هۆزەكەی یان خێڵەكەی باڵادەستە خواست و حەزی داگیركاری و زوڵم و ستەم لەلایان تەشەنە دەكات و دەكەونە شەڕ لەگەڵ یەكتری، خۆ پڕچەككردن بەتایبەتی لە وڵاتی ئێمە چەك پەیداكردن كارێكی ئەستەم نییە، لە تەشەنەكردنی ئەم بارە كۆمەڵایەتییە و بەرفراوانبوونی ئیتر باڵادەستی دەوڵەت رۆژ بە رۆژ لاواز دەبێت، هەروەها ناسنامەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ناسنامەی خێڵ و عەشیرەتدا كاڵ دەبێتەوە و ئینتیما بۆ گروپێكی بچوكتر لە نەتەوە جێگای خۆشەویستی و نەتەوە و نیشتیمان دەگرێتەوە، ئەمە زۆر جار دەبێتە هۆی مەترسی هەرە گەورە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن دووژمنەوە، كە زۆرجار بەسانایی دەتوانرێت لەڕێی چەند كەسێكەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و بەكاربهێنرێت و مێژوویش گەواهیدەری ئەم راستییە. بەداخەوە حكومەتیش لەبری ئەوەی بەرگری لە گەشەكردنیان بكات، لەزۆر باردا هاندەرە بۆ دووبارە تەشەنەسەندنەوەی خێڵەكی، هەروەها دەستووری عیراقیش ماددەی (43) بەشی دووەمی بەجۆرێك قسە لەسەر ئەم پرسە دەكات كە رەنگە ئەگەر كەسێكی رۆژئاوایی پێشكەوتووخواز بیبینێ جێگای شەرم بێت و دووفاقەیەكی ئاشكرای تێدا بەدیدەكرێت، بەجۆرێك كە ئاماژە بۆ پێویستی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی سیستمی عەشایەری دەكات و هاوكات دەڵێ پێویستە بەجۆرێك بێت كە تەریب بێ لەگەڵ مافەكانی مرۆڤ و جاڕنامە گەردوونییەكان، كە هەر ئەمە بۆ خۆی دەیسەلمێنێت كە دەستەبژێری سیاسیش تائێستا نەیتوانیوە لەجوغزی خێڵەكی و عەشایەری دەربچێت، زۆرجاریش خێڵەكان لەپێناو بەرژەوەندییەكانیان و دەستكەوتی زیاتر خۆیان دابەش دەكەن بەسەر لایەنە سیاسییەكانەدا، لەبەرئەوەی حزبی سیاسی ئاراستەی سیستەمی حوكمڕانی دەكات لە وڵات‌دا. هەربۆیە پێموایە یەكێتی لە خۆنوێكردنەوەیدا پێویستە زۆر بە گرنگییەوە لەم پرسە بڕوانێت وەك ئەوەی لە بەرنامە و پەیڕەوی خۆیدا هەیە، رۆڵی باڵا لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی خێڵەكیدا ببینێت و هەر بەڕاستی كار بۆ سەروەربوونی یاسا و سەپاندنی دەسەڵاتی نیشتمانی بكات لەبری دەسەڵاتی عەشیرەتگەری و گروپی بچووك بچووك، ئەگەرچی رەنگە بەشێوەیەكی كاتی باجەكەشی بدات لەڕووی حزبییەوە، بەڵام ئەمە كردەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە خودی حیزب لەپێناویدا دروستدەبێ و تێدەكۆشێ. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ پێچەوانەیە لەگەڵ روانگە و ئامانجەكانی خۆی نایەتەوە كە بانگەشەی سەروەری یاسا و حوكمڕانی مەدەنی دەكەین و دەرئەنجامیش بە زیانی حزبە دیموكراتخوازەكان دەشكێتەوە. لەڕوانگەی پەرۆشیم بۆ ئایندەی وڵاتەكەم پێشنیاز دەكەم نووسەران و رۆشنبیر و كەسانی دیموكراتخواز بەكراوەیی لەسەر ئەم بابەتە قسەی خۆیان هەبێت و رای گشتی بۆ دروستبكەن، پێویستە ئەم گۆمەڵگەیە بڕیار بدات و خۆی یەكلابكاتەوە لەنێوان دەسەڵاتی خێڵ یان سەروەری یاسادا.
د.بەختیار ئەمین خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا یان دروستكردنی سۆشیاڵ میدیای ساخته یان رێگا پێنه‌دراو (په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك) به مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه و كوشنده‌ترین ڤایرۆسی سه‌ده‌ی (21) هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان سودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین كرداری مه‌ترسیدار و تاوانی ئه‌لیكترۆنی زۆری پێ ئه‌نجام ده‌درێت له وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناڕاست، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سانی دیكه به‌بێ ره‌زامه‌ندی خودی كه‌سه‌كه، بازرگانی كردن به بابه‌ت نایاساییه‌كان و كه‌ره‌سته رێگا پێنه‌دراوه‌كان یان به‌كارهێنانی زانیاری و داتای به‌كارهێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر. دیارترین روداوی خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خودی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه بو كه زانكۆی كامبریج توانی له‌ساڵی (2018) ئه‌و كاره نهێنیه ئاشكرابكات. له ئه‌نجامیشدا فه‌یسبوك تۆمه‌تبار كرا به خراپ به‌كارهێنانی هه‌ژماری پتر له (50) ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مەریكی بۆ پێشبینیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا و زانینی رای به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ (بڕوانه سه‌رچاوه-١). هه‌روه‌ها به‌ڕێوەبه‌ری فه‌یسبوك (مارك زوبێرگ) روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توندی وڵاتانی وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایش بوه‌وه. بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا له (25 ی مه‌ی 2018) دا بڕیارێكی نۆی ده‌ركرد كهGeneral Data Protection Regulation (GDPR)) ناسرا. له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌مو كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ماڵپه‌ڕ و سۆشیاڵ میدیاكان په‌یوه‌ست كران به‌م یاسایه‌وه تاوه‌كو رێز له پرایڤه‌سی به‌كارهێنه‌رانیان بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری به‌شداربونیان به‌كارنه‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان ئاڵوگۆڕی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌دا به‌مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن. پابه‌ند نه‌بونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌م یاسایه‌وه سزاكه‌ی به بڕی (20) ملیۆن یۆرۆ ده‌ستنیشان كرا. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌یجی ساخته‌و فه‌یك بكه‌م له‌گه‌ڵ فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی. 1. خراپ به‌كارهێنانی ئامێر و سۆفتوێره‌كان: بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌شیاودا رێگایه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی بۆ نمونه له هه‌مو كه‌ره‌سه‌یه‌كی هاردوێر یان سۆفتوێر (Hardware -Software)ی كۆمپیوته‌ردا و پرۆگرامه‌كانی فایلێكی نهێنی هه‌یه بۆ تۆماركردنی ئه‌و كردارانه‌ی كه كه‌سێك ئه‌نجامیان ده‌دات و هه‌مو كرداره‌كان له event property تۆمارده‌بن كه به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ناسراون. له‌م لۆگ فایلانه‌دا لیستی كرداره‌كان، كات و رۆژی ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی تێدا تۆمارده‌بن، له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه كرداره‌كانی پێ ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌كو چۆن له ئامێری مۆبایله‌كه‌تدا لیستی ناو و ژماره‌ی په‌یوه‌ندی هاتو یان ڕۆشت‌و، كاته‌كانی په‌یوه‌ندی تۆمار ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م كردارانه له كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و فایله ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا تۆمار ده‌بن به بێ خواستی به‌كارهێنه‌ری ئامێر و به‌رنامه‌كان (دیڤایس و سۆفتوێره‌كان). ده‌توانین ئه‌م پرسیاره بكه‌ین؛ له مۆبایلدا ده‌توانرێت ژماره‌كان بسڕینه‌وه؟ به‌ڵی راسته ژماره‌كان ده‌توانرێت بسڕدرێنه‌وه به‌ڵام زانیاریه‌كان هه‌ر له سیستیمی تۆڕه‌كانی مۆبایلدا ده‌مێننه‌وه. بۆیه له‌م ڕێگایه‌وه كه‌سی پسپۆڕ ده‌توانێت پشكنینی ورد بكات و بزانێت (كێ ئه‌و فلاش میمۆریه‌كی به‌كارهێناوه، چی جۆره داتایه‌ك- زانیاریه‌كی خراوه‌ته سه‌ر یان لێی كۆپی كراوه له كاتی داخڵ بون و ئه‌نجامدانی كرداره‌كاندا). دیاره ئه‌م لۆگ فایلانه له‌هه‌مو پرۆگرامه‌كانی كۆمپوته‌ردا بونی هه‌یه بۆ لایه‌نی سكیوریتی و دۆزینه‌وه‌ی زانیارین (بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ٢). 2. خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی پێشكه‌وتوش به‌ده‌رنین له په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك (واته ساخته) بۆ به‌كارهێنانی جۆره‌ها كاری نه‌شیاو، بۆیه ئه‌م جۆره كارانه به ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانرێن و له هه‌مانكاتیشدا تاڕاده‌یه‌ك نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، نه كه‌س و گروپه‌كان خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ئاستیاندا. به داخه‌وه رۆژانه گوێبیستی چه‌ندین كاری ناشیاو مه‌ترسی ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوی فیلته‌ری بابه‌ته‌كان و هه‌میش شه‌یه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زنیاریه‌كان به راسته‌وخۆ و زۆرخێرا كه توانای كۆنترۆڵ كردنیان ئاسان نییه. به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا‌و و فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی ساڵانه چه‌ندین كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن و ده‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌م كرده‌وه ناشرینانه. بۆ نمونه له ساڵی ٢٠١٦ دا، كچێكی ئیتاڵی وێنه نهێنیه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه، ده‌رئه‌نجامیش كچه ئیتالیه‌كه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا (بڕوانه سه‌رچاوه‌كانی ٣ و ٤ بۆ زانیاری له‌سه‌ر لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه‌ته قوربانی ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا ) (٤). بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كاره مه‌ترسیدارانه، دادگای وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان له رێگای به‌دواداچونی ورد و به‌هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیا توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌ران و تاوانباران بدۆزنه‌وه پێش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان. به ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له رێگای (ئای‌پی ئه‌دره‌سی ئه‌كاونته‌كان، لۆكه‌یشنی-شوێنی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له به‌سته‌ره‌ی په‌یجه‌كان _وێب ئه‌دره‌س و ئایده‌كان، داواكاری زانیاری له فه‌یسبوك بۆ مه‌به‌ستی یاسایی). هیوادارم هاونیشتیمانیانی كوردیش خۆیان به‌دور بگرن له هه‌ر تاوانێكی ئه‌لیكترۆنی. ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنه خێرایه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشنی و پرۆگرامی نوێ دروست ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشن و پرۆگرامانه‌ش بێگومان ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێك یان كارێكی نه‌شیاو. سه‌رچاوه‌كان: 1. https://www.bbc.co.uk/…/facebook-cambridge-analytica-scandal 2. وێنه‌ی یه‌كه‌م, https://www.forensicswiki.org/wiki/USB_History_Viewing 3. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یه‌ڵی به‌ریتانیا، كوشتنی كچێكی ئیتاڵی: https://www.dailymail.co.uk/…/Humiliated-Italian-woman-comm… 4. لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی فاكته‌ری سۆشیاڵ میدیاوه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه؛https://www.ranker.com/…/the-13-craziest-dea…/whitney-milam… 5. The Negative Effect of Social Media on Society and Individuals by Brian Jung, Demand Media: https://rampages.us/…/…/uploads/sites/9355/2015/12/Media.pdf د.بەختیار ئەمین وانه‌بێژ و توێژه‌ر له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ-به‌ریتانیا
سەید ئەكرەم دیموكراسیه‌ت دناڤ و ناڤه‌روكا خوه‌دا، بابه‌تێ كویر و دویر و خودانێ خوه دێروكه‌كا كه‌ڤنار و خودان سه‌ربوره‌كێ هه‌ری مه‌زن و شاناز بخوه‌یه، ئه‌ڤ په‌یڤه هه‌ردبونا به‌شه‌ریه‌ت و ژدایك بونا مروڤایه‌تیێ دا، وه‌ك هه‌بون و بكار ئیناندن هه‌بویه، لێ بكارئیناندن و ده‌ستهه‌لاتداری و دئیداره‌دانا رێڤه‌ریا مروڤایه‌تی دا، وه‌كی فه‌لسه‌فه‌یا ژیان و ئیداره‌دانا گه‌ل و حوكمرانیێ دا، ل سه‌رده‌مێ یونانی و پاشی رومانی و بسه‌ر وان دا، هاتیه بكارئیناندن، وه‌كی ده‌ستهه‌لاتا گه‌لی ل سه‌ر گه‌لی و بو گه‌لی، ئه‌ڤجارێ چ بئاوایه‌كێ نه‌راسته‌و خو بیتن، یان ژی بئاواكێ راسته راست بیتن...واته بو ئیداره‌دانا حوكمرانی و رێڤه‌به‌ریا گه‌لی، زانا و فه‌یله‌سوفێن هه‌ری كه‌ڤن، وه‌كی ئه‌فلاتون، ئه‌رستوی، سیسرون و گه‌له‌كێن دی، بیاڤه‌كێ زورێ مه‌زن، ژ نڤێسین و هزر و رامان و شروڤه‌كاریێن خوه، بو ڤی بابه‌تی ته‌رخان كرینه....!! ل سه‌رده‌مێ نوی ژی، نه‌خاسم پشتی سه‌رهه‌لدانا شوره‌شا فره‌نسی، بكارئیناندن و ره‌نگڤه‌دانه‌كا ژیاری و ژیواری دپانتاهیا ده‌ستهه‌لاتێن ئێك ل دویڤ ئێكێن جیهانی، هاتیه بكارئیناندن و رێڤه‌ربه‌ری ل سه‌ر ئاڤه‌دان بوینه ل گوره‌ی كاودان و ده‌رچونێن خوه یێن تایبه‌تی، زانایان ژی ل سه‌ر ناڤاروكا دیموكراسی، بوچوونێن خوه یێن فه‌لسه‌فی، ئیداری، سیاسی هه‌بوینه... رێڤه‌برن و كارێ كریاری ل سه‌ر كریه، جاچ بئاوا و رێڤه‌چونێن خوه یێن باش و سڤیل بیتن، یان ژی بئاوا و بكارئیناندنێن خراب و شه‌خصه‌نه‌كری دا بیتن. دیموكراسی:- پێكهتنه‌كا جووت په‌یڤیه( دیم‌و = ده‌ستهه‌لات – كوراسی = گه‌ل)، واته ده‌ستهه‌لاتا گه‌ل، یانی مروڤ ژ خوه ده‌ستهه‌لاتێ هه‌لدبژێریتن و پێ حاكمداریا خوه دكه‌تن، ئه‌ڤجارێ ده‌ستهه‌لاتا گه‌ل، چ بئاوایێ راسته و خو( حاكمداری ژئالیێ ملله‌تی بهێنه هه‌لبژارتن و ده‌نگدان ل سه‌ر هه‌لبژارتیان بهێتن دانن و ببن حاكم ل سه‌ر گه‌ل و ئاخا خوه...) یان ژی تاك و كومێن گه‌لی، ده‌نگا بده‌نه نوینه‌رێن خوه( وه‌كی جڤاتێن(نیشتیمانی، په‌رله‌مان، جامیعی....) پاشی ئه‌ڤ كوم جڤینه، ده‌نگێ خوه ژ پێش ملله‌تی ڤه بده‌نه حاكمان و حاكمان هه‌لبژێرن و ده‌ستنیشان بكه‌ن، وه‌كی ل كوردستانێ(هه‌رێما باشور) كو بره‌نگێ دووێ دهێتن هه‌لبژارتن، بو رێڤه‌به‌ریا گه‌ل و وه‌لاتی، كو دبنه سێ جڤات( په‌رله‌مان، وه‌زیران، داده‌ڤانی)دگه‌ل جڤاتا سه‌روكاتیا هه‌رێمێ كو دبیتن پشكه‌ك ژ ده‌ستهه‌لاتا جڤاتا رێڤه‌به‌ریا وه‌لاتی(جڤاتا جێ به‌جێكار= وه‌زیران)). خوبرێڤه‌برنا ده‌ست و دارێ ئیداره‌دانا خه‌لكی، وه‌كی ده‌ستهه‌ته‌كا دیموكراسی، بده‌ڤوك و رامانا خوه‌یا هزروبیران، رامان و زمانه‌وانی، ئیداره‌دانا ده‌ست و داره‌كێ دیار كری دهه‌می ئالیه‌كی دا، جا ده‌ستهه‌لات چ ده‌ستهه‌لاته‌كا سڤیل یان ژی حكومی بیتن، چ دناڤا ده‌ستهه‌لاتا حوكمداریێ دابیتن، یان ژی دناڤا یه‌كه و پێكهاته‌یێ مه‌ده‌نی(گه‌لی) دا، بو برێڤه‌برنا دام و ده‌زگه‌هێن خوه، ئه‌ڤه بخوبخو ده‌ربرینه‌كه ژ چاواتیا رامان و گه‌نگه‌شه و شروڤه‌كرن و بریاردان و خوبرێڤه‌برنا ده‌ست و داری، چ دناڤا چین و تویژ و پێكهاته‌یێ جڤاكی یان حكومی ڤه، په‌یڤا خوبرێڤه‌به‌ریا گه‌لی دچارچوڤه‌یێ كوم و جڤینێن جودا جودا بیتن یان دناڤا تاك و كومێ دا بیتن، دیموكراسیه‌ت په‌یڤه‌كا گشت گیره، هه‌می گه‌ل و نه‌ته‌وه و كوم جڤینان بخوڤه دگریتن، تاكو دئالیێ دینی و مه‌زهه‌بی و هزری، سیاسی جڤاكی...بتاك و كومه‌لێن ملله‌تی دچارچوڤه‌یێ ئاخه‌ك و ده‌ستهه‌لاتداریه‌كا دیاری كری دا، لناڤا گه‌ل و ئیداره‌دانا ده‌وله‌تداریێ و ده‌ستهه‌لاتێ دا. وه‌لاتٍێ مه، وه‌لاته‌كێ ره‌نگا و ره‌نگ و فره نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌به، دئالیێ نه‌ته‌وه‌یی دا، ژبلی گه‌لێ كوردی، گه‌لێن دی ژی هه‌نه، وه‌كی گه‌لێ(ئاشوری، ئه‌رمه‌نی، كلدانی، توركومانی، عه‌ره‌بی...)، هه‌ردیسانێ ژئالیێ دین و مه‌زهه‌بی ژی فرهه‌یه، وه‌كی دین و مه‌زهه‌بێن(( ئیسلامی( سونی= شافعی، حه‌نه‌فی، حه‌مبه‌لی، مالكی...)و(شیعی= عه‌له‌وی، ئیسماعیلی، زه‌یدی، فاتیمی، دورزی، دوازده ئیمامی....)، (مه‌سیحی= كاسولیك، پروتستاند، ئه‌رسودوكس، نه‌صرانی...)، جوهی، ئێزدی(ئێزدی(هه‌م دینه و هه‌م ژی نه‌ته‌وه‌یه))، بابی(بهائی)، كاكه‌یی، سائائیبه، زه‌ره‌ده‌شتی(به‌هدینی)، خورشیدی....))، ژبلی دین و مه‌زهه‌بێن كه‌ڤن و ژناڤ چویی، وه‌كی( ته‌وته‌وی، میته‌رانی، سروشت په‌رست و بێ دین ژی هه‌نه، واته ولاته‌كێ ره‌نگا و ره‌نگ، لاندكا دین و نه‌ته‌وه‌یان و پێكڤه‌ژیانه‌كا مروڤایه‌تی هه‌بویه، لێ لێكدان و پێكدادانێن سروشتی و داگیركاری و بسه‌ردا گرتنێن دێروكی و شاستانی، وه‌لات و خه‌لك ئێخستیه ناڤا گورینكاری و بسه‌رداگرتنێن نه‌سروشتی و گه‌ل كوژی، بمه‌ره‌مێن نه‌ته‌وه و دین په‌رستی و ژبلی قه‌تل و عامێن بویی، گه‌لێن ده‌ڤه‌رێ بهه‌می پێكهاته‌یێ خوه‌ڤه توشی قركرن و شویشتنا نڤشی بوینه. پیاده‌كرنا دیموكراسیه‌تا نه‌ژاد په‌رستی د ئه‌گه‌رێ پێكدادانێن سروشتی و نه‌سروشتی دا، جیهان بگشتی توشی گورانكاریێن زور مه‌زن بویه، چ دئالیێ جوگرافی و توبوگرافی و جیوزانستی دا، یان ژی دئالیێ جڤاكی، ره‌گه‌زی، دینی، نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و هزروبیرێن جودا و پێكنه‌كری دا، وه‌لاتێ مه ژ بلی لبن كارتێكرنا پێكدادانێن دێروكی، شارستانی و ژیواری دا بویه، چ ل سه‌رده‌مێ دێروكا كه‌ڤن دا بیتن یان ژی ل سه‌رده‌مێ دێروكا نوی ، نه‌خاسم پشتی شه‌رێ جیهانیێ ئێك و دووێ، به‌رده‌وام وه‌لاتێ مه لبن هه‌ره‌شه و داگیر كاریا نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بی دا ژیان دزه‌حمه‌ترین ده‌م و چاخێ خودا ده‌رباز كریه، بنه‌خاسمه‌یی ژلایێ ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌یا( توركی، فارسی، عه‌ره‌بی) دا، ده‌م و چاخێن خوه بزه‌حه‌تیه‌كا زورامه‌زن بوراندینه، هه‌ره‌شه‌یێن داگیر كاری و ژناڤببرێ به‌رده‌وام بوینه و بنه‌خاسمه‌یی ژلایێ ده‌وله‌تا( توركیا، سوریا، عێراق، ئیرانی..)، دناڤا ڤان هه‌می داگیر كاری و بسه‌ردا گرتنان دا، ژ بلی ئاخا وه‌لاتێ مه زه‌بت كریه، داهاتێ وه‌لاتی تالان و وێران كریه، ریشه‌كێشه‌یا نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بی، نه‌ژادی بو گه‌لێ كورد و گه‌لێن دی( ب دین و نه‌ته‌وه ڤه..)هاتیه كرن، راسته گه‌لێ كورد و گه‌لێ ئه‌رمه‌ن، وه‌كی دوو نه‌ته‌وه‌یێن داگیركری، ل سالا1916ز ده‌رفه‌تێن باش بو هاتنه پێش، ئه‌ڤ دوو گه‌له ده‌رفه‌ت هه‌بویه ببن ده‌وله‌ت، لێ بهه‌ر ئاوایێ هه‌بیتن، ڤان دوو گه‌لان ده‌لیڤه ژ ده‌ست داینه و نه‌كاریه ده‌وله‌تێن خوه دروست بكه‌ن، لێ هه‌رئێك ژ گه‌لێ(عه‌ره‌ب، تورك، فارس..)، ل پاش سالا1921ز و بسه‌ردا، كارینه ده‌وله‌تێن خوه دروست بكه‌ن، وه‌لاتێ مه ژی(كوردستانێ)، ل سه‌ر جوگرافیا ده‌وله‌تێن خوه لێكڤه‌كرینه و كوردستان پارچه پارچه كریه و لبن به‌ندا داگیركاریه‌كا زالم و تژی جه‌ڤر و جه‌فا داگیری قه‌بیل كریه(هه‌رچه‌نده نه‌رازیبون بدرێژاهیا قوناغێن داگیر كاریێ یا به‌رده‌وام بویه)...ئه‌گه‌ر به‌رخودانا نه‌ته‌وه تورانیزما توركی بكه‌ین، وه‌كی دپه‌رتوكا( تێزی مێژووی تورك و دوزی كورد) دا هاتی، ژ نڤێسینا پروفیسور(ئیسماعیل بێشكچی) ژ وه‌رگێرانا(ئه‌نوه‌ر مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمد)، لاپه‌رێ(9 – 14)، ل ده‌مێ( كومبونا گشتیا كومه‌لێن توركی ل 23 ئه‌پرلا1930ز، پروفیسور، دكتوره(عافیه‌ت) و پروفیسور(سه‌بری مه‌قسودی)، بره‌نگه‌كێ نه‌به‌رئاقل به‌حسا رهوریشالێن نه‌ته‌وه‌یا توركی دكه‌ن، وه‌كی كومبه‌ستا جڤینا نه‌ته‌وایه‌تی، كو(16)ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و پروفیسورێن مێژوو و به‌رێوه‌به‌رێ موزه‌خانێ...دڤێ كومبونێ دا، رهوریشالێن نه‌ته‌وه‌یا خوه دگه‌هین سه‌رده‌مێ ئاده‌می، تاكو ئاده‌می ب تورك په‌سن دكه‌ن، كوما نه‌ژدادێن شارستانیه‌تێ(سومه‌ری، ئه‌كه‌دی، هیتی، مسری، چینی، یونانی، رومانی...نه‌ژادێن وان دبه‌نه سه‌ر عێلاتێن توركی، وه‌كی(ئالتایی)...هیچ ره‌گه‌زه‌كێ شارستانی بو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێن دی بجهناهێلن، به‌لكی گه‌هشتیه وی راده‌ی هه‌می گه‌لێن دونیا بنه‌ژاد توركی دهه‌ژمێرن، بێی كو هیچ به‌لگه‌یه‌كێ دێروكی و شارستانی و نه‌ژادی پشته‌ڤانیێ ل سه‌ر بكه‌ن، واته یه‌كه‌مین په‌رتوكا دێروكی ده‌ردكه‌ن، بناڤێ ( بنه‌مایكێن دێروكا توركی) كوژ(4)به‌ش و(606)لاپه‌ره‌یان پێك دهات...ته‌ماشا بكه‌ن هوسانێ توركێن نه‌ژادپه‌رست، رهوریشالێن خوه كویر كرن، ل سه‌ر وێ ئاخا وان داگیر كری، ژ بیرا خوه برن، كو ئه‌و ل سه‌ر پشتا هه‌سپی هاتینه دولا ئه‌نادولێ، ژ بلی وێ وان زور گه‌ل و نه‌ته‌وه یێن دی بزه‌ربێ زورداریێ گوهارتینه سه‌ر نه‌ژادێ خوه. ئه‌گه‌ر به‌رخوانه‌كا سه‌رپێ ل نه‌ژاداپه‌رێسیا عه‌رب و فارسان ژی بكه‌ین، وه‌كی د(ویكیبیدیا الموسوعه WIKIPEDIA.ORG) بومه به‌رچاڤ دكه‌تن، ئومه‌تا عه‌ره‌بی ژ هه‌می وان گه‌ل و ملله‌تان دگریتن، یێن دوه‌لاتێن وان لناڤا سنورێن خوه ڤه‌دگرن و ئیسلامێ دناڤا خوه‌دا پاوان كری، كه‌واته هه‌م پروسه‌یا عه‌ره‌ب بونێ گه‌لێن دی قه‌بیل ناكه‌تن، هه‌م ژی دینێ ئیسلامێ دینه‌كێ عه‌ره‌بیه و بو ته‌عریبێ هاتیه، ئه‌ڤه ژی یا راست نینه، چونكی ل گوره‌ی وان ( كورد، فارس، تورك،چه‌ركه‌س، بلوج، چیچان....) پرانیا وان نه‌ته‌وه‌یێن دسنورێ خیلافه‌تا ئیسلامی دا ژیانێ دكه‌ن، پارچه‌یه‌كن ژ ئومه‌تا عه‌ره‌بی، واته ژبلی ئیسلام دینێ عه‌ره‌بایه، ئه‌و وه‌لاتێن روژه‌كێ ژ روژان لبن ده‌ستهه‌لاتا ئیسلاما عه‌ره‌بی، یان هاتینه سه‌ر دینێ ئیسلامێ، هه‌می ب عه‌ره‌ب دهێنه هه‌ژمار كرن و بره‌نگه‌كێ دی نه‌ته‌وه‌یا عه‌ره‌بی، نه‌ته‌وه‌یه‌كا سه‌رده‌سته و نه‌ته‌وه‌یێن دی قه‌بیل ناكه‌تن، ئه‌گه‌ر ملله‌ته‌ك دی ژی هه‌بیتن، بتنێ لق و چقێن وان بعه‌رب دهه‌ژمێرن... بكورت و كرمانج عه‌ره‌ب ره‌گه‌زپه‌رستن و پێكڤه‌ژیانێ قه‌بیل ناكه‌ن، بونا ڤێ ئه‌نفال(بسه‌ردا گرتن) بو وان كریاره‌كا ره‌وایه و ل ده‌مێ جهه‌كی ژی بگرن، ئاخ و گه‌ل و بها و هه‌می تشتێ ل سه‌ر وێ ئاخێ، یێ وایه و بو وان یێ حه‌لاله و ئه‌و دكارن وه‌كی بازرگانه‌ك، وێ ئاخێ، وی ملله‌تی، وان سه‌ر و سامانێن وان هه‌ی، بكه‌ن مللكێ خوه، جاچ بو خو هه‌لبگرن یان ژی بفروشن، بكه‌ن دیاری، بكوژن و سه‌رژێ بكه‌ن...جهێ وان گرتی بهه‌می مروڤ و پێكهاته‌یێ، پرانیا سه‌رومالێ وان وه‌كی (ملك الیمین) سه‌رده‌ریێ پێ بكه‌ن...باشترینێ نمونان، ل سه‌رده‌مێ(محمد پێغه‌مبه‌ری) ل ده‌مێ ئه‌نفال ل سه‌ر به‌نی قوره‌یزه راكرین، ژ بلی ڤێ قه‌بیلا جوهیان، ئه‌و ڤه‌حه‌واندبوون، دشه‌رێ ئوحود و خه‌نده‌ق و گه‌له‌ك شه‌رێن دی دا، به‌رگری ژێ كربوون، تاكو ژلایێ قوره‌یشیێن مه‌كه‌هێ ڤه، نه‌هاتبانه قه‌تل و عام كرن، بتنێ بحه‌جه‌تا ته‌حالفه‌كا نه‌په‌نی دگه‌ل قوره‌یشیان كریه، ئه‌نفال ل سه‌ر راكرن(900)نه‌هسه‌د زه‌لامێن وان كوشتن و دخه‌نده‌كاندا ڤه‌شارتن، مال و ملكێ وان كره پویره، كچ و ژنكێن وان كره سه‌بایه و ل سه‌خوه دابه‌ش كرن، تاكو زاروكێن وان، ده‌مانگێن وان هه‌لددان، ئه‌كه‌ر به‌رێ وان مویێن ره‌ش لێهاتباینه، ئێكسه‌ر دا سه‌رێ وان برن، لێ هه‌می شه‌رێن وان دگه‌ل عه‌ره‌ب و قوره‌یشیان دا، ئه‌ڤ چه‌نده نه‌هاتیه كرن، به‌لكی ل گرتنا مه‌كه‌هێ، هه‌می گرتی ئازاد كرن و ما‌لا ئه‌بوسوفیانی كره ما‌لا سه‌لامه‌تیێ...ئه‌ڤه باشترینێ به‌لگایه كو عه‌ره‌با هه‌ر ل ده‌ستپێكێ دینێ ئیسلامێ بو خوه كریه وه‌سیله و ته‌عریب پێ كریه. ئیرانا فارسی، وه‌لاته‌كه ل روژئاڤایێ كیشوه‌رێ ئاسیا، ژ رویێ سه‌رژمێری، دبیتن وه‌لاتێ دوێ، ل روژهه‌لاتا ناڤین پشتی مصرێ(81ملیون)، دیسان ل رویێ روبه‌ری، دبیتن مه‌سترین وه‌لاتێ دوێ پشتی سعودیه ب دویراتیا(1،648،195كم دوجایی) و دبیتن وه‌لاتێ(12)دوازدێ ل دونیایێ، هه‌رسێ لایێن ئاسیا(روژئاڤایێ ئاسیا، ناڤه‌ندائاسیا، خواریا ئاسیا) دگه‌هینیتن ئێك، ئیران جهێ ئێك ژ كه‌ڤنارترین شارستانیه‌تێن جیهانێیه، ئه‌و دبێژن ئه‌م خودانێن شارستانیه‌تا(عیلامی، ئه‌خمینی، سلوقیا هیلینی، پارسیین، ساسانیین...)، ل ڤێ دوماهیكێ و پشتی ده‌وله‌تا فارسیا ئیرانی هاتیه بینا كرن، وان بڤی ره‌نگی زنجیره‌یا روبیشته‌یا خوه تومار كریه(ده‌وله‌تا تاهیری، ده‌وله‌تا صه‌فاری، ده‌وله‌تا سامانییون، بوه‌یهیین..)، هه‌ردیسانێ وان خوه ب ده‌وله‌تا خه‌زنه‌وی و سلاجقه، ته‌یموری پشت گێرددا، مه‌زهه‌بێ وان ژی شیعیێن جه‌عفرینه...!! ئیرانا فارس ئێكه ژ وان ده‌وله‌تێن نه‌ژادپه‌رست، یێن مه‌سترین پێشێلكاریێن مافێن مروڤی لێ دهێتن په‌یاده‌كرن، ئه‌ندامه دكونگره‌یێ ئیسلامی و وه‌لاتێن بێ لایه‌ن و وه‌لاتێن ئوپێكدا...پشت گرێدایی ب دستورێ خویێ ل سالا1979ز هاتیه په‌سند كرن، لپاش هاتنا كومارا ئیسلامی، زمانێ فارسی زمانێ وایه یێ فه‌رمی. پشتی شوره‌شا ئیسلامی و خومه‌ینی، هاتینه سه‌ر كورسیكا ده‌ستهه‌لاتێ، سه‌رهه‌لدانا گه‌لێن(كوردستان، خوزستان، بلوجستان...)ده‌ست پێ كر، لێ بئاگر و بئاسن، شوره‌شا ئیسلامی ئه‌ڤ سه‌رهه‌لدانه هه‌می بدوماهیك ئیناندن و كومارا ئیسلامیا ئیرانی راگه‌هان و خومه‌ینی بو رێبه‌رێ وان یێ روحی...ئه‌گه‌ر خویندنه‌كا دێروكی و شارتانی و نه‌ژدای ل سه‌ر فارسان بكه‌ین، دێ بینین فارس بتنێ هه‌رێمه‌كه و هه‌ردیسانێ ده‌وله‌تا ئیرانی ژی، تێگه‌هشتنه‌كا نویه و ده‌وله‌تا به‌ریتانی، لپاش بدوماهیك هاتنا شه‌رێ جیهانیێ ئێكێ ئه‌ڤ ناڤه بو دانایه. كه‌واته ڤان سێ نه‌ته‌وه‌یان(تورك، فارس، عه‌ره‌ب)، ده‌وله‌تێن خوه، ل سه‌ر بنیاتێ دینی و نه‌ته‌وایه‌تی، بئه‌و په‌رێ دكتاتوری ئاڤاكرنه، وه‌كی سێ نه‌ته‌وه‌یێن سه‌رده‌ست، كوما نه‌ته‌وه و دیانه‌تێن دگه‌ل وان و دوه‌لاتێن وان دا دژین، وه‌لاتێن وان داگیر كرینه، دین ونه‌ته‌وه‌یێن، دی دناڤا خوه و بو خوه حه‌لاندن و بكار ئیناندینه، ده‌رفه‌تێن ژیان و پێكڤه‌ژیانا مروڤایه‌تی ژی ئێخستنه ناڤا تونێله‌كا ته‌نگ و تاری، بوخوه ئالیك و ئاله‌ت، وه‌لات و نه‌ته‌وه‌یا خوه پێ ئاڤه‌دان و به‌رفرهه كرینه. ل ڤێره گروڤه‌یا هه‌ری دیار و ئاشكرا ئه‌وه، ده‌ستهه‌لاتێن داگیر كه‌رێن كوردستان و ب نه‌خاسمه‌یی ده‌ستهه‌لاتا(عه‌رب، فارس، تورك)كو خو دبینن د ده‌وله‌تنه‌وه‌یا(سوریا، عێراق، ئیران، توركیا)دا، ئه‌گه‌ر چی دناڤا خوه دا و بو گه‌لێن خوه دیموكراسی و ماف په‌رست بن، لێ بو كه‌لێ كورد و نه‌ته‌وه‌یێن كوردستانی، بناڤێ دیموكراسیه‌تێ گه‌لێن دی و بنه‌خاسمه‌یی گه‌لێ كوردی قه‌تل و عام دكه‌ن و نه‌ژاد په‌رستیێ دژی گه‌لێ مه دكه‌ن، له‌ومانێ ده‌ستهه‌لاتا وان دیموكراسیه‌تا نه‌ژاد په‌رستی دژی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێن كوردستان بكار ئیناندینه و ل سه‌ر ڤێ بكارئیناندنا نه‌ژادپه‌رستی و نه‌مروڤایه‌تی دبه‌رده‌وامن. لبن ناڤێ دیموكراسی كرنێ، كورد و كوردستان دهێنه داگریر كرن گه‌لێ كورد و خه‌لكێ كوردستانێ به‌رمایكێ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێن كه‌ڤنارێن روژهه‌لاتا ناڤینن، كو د ده‌ردولا میزوبوتامیا دا خودان بوینه و ئاڤه‌دانی و شارستانیه‌ت داینه ئاڤاكرن، نه‌ژادێ مه ڤه‌دگه‌رهیتن بو وان شارستانیه‌تێن كه‌ڤنار یێن حوكمداری ل روژهه‌لاتا ناڤین دا كری، وه‌كی(سومه‌ری، ئه‌كه‌دی، ئیلامی، كاشیانی، سوباری، میدی، ئوراتوو، ئه‌شكانی، هیتی، وارشوكانی، كلد و ئاشوری، ئه‌رمه‌نی...)، واته وه‌لاتێ مه، مالباتا شارستانیه‌ت و لاندكا دیانه‌ت و هزر و بریران بویه، راسته هه‌ر ژ كه‌ڤن دا وه‌لاتێ مه توشی داگیر كاری و دوژمناتیه‌كا هار و دژوار بویه...لێ مه‌سترینێ قه‌تل و عام و زولم و زورداری لڤێ سه‌دسالیا بوری ل سه‌ر ئاخا مه هاتیه په‌یاده كرن، ئێكه‌مین دابه‌شبونا مه‌زن ل وه‌لاتێ مه‌دا هاتیه په‌یاده كرن ل سالا1514ز، ل شه‌رێ چالدیرانێ(لناڤبه‌را شاه ئیسماعیل و سولتان سه‌لیم) دا دروست بویه، گه‌ل و وه‌لاتێ مه ل سه‌ر ده‌وله‌تا صه‌فه‌ویا ئیرانی و عوسمانلیێن تورانی دا هاتیه دابه‌ش كرن، دابه‌ش كرنا دووێ ژی ل پاش بدوماهیك هاتنا شه‌رێ جیهانیێ ئێكێ، كوردستان دیسان هاته دابه‌ش كرن، ل سه‌رده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌یا(عێراق، ئیران، تورك، سوریا)، ژبلی پارچه‌یه‌ك ژی، كه‌ڤته بن ده‌ستێ ئێكه‌تیا سوڤیه‌تی یا به‌رێ( جورجیا، ئه‌رمه‌نستان)، ل گوره‌ی پرانیا خاندن و ڤه‌كولینێن دیراوكی و شارستانی و شوینه‌واری، گه‌لێ كورد گه‌له‌كێ گه‌روك و مهاجر نینه، به‌لكی ژ خوه‌زایا دولا میزوبوتامیا ژدایك بویه، گه‌لێ مه حه‌زكرنه‌كا زور هه‌یه ته‌ناهی و پێكڤه‌ژیانا گه‌ل و ملله‌تان بپارێزیتن، هه‌ردیسانێ روژه‌كێ ژ روژان نه‌بویه گه‌ف و ترس بو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌یێن دی، لێ به‌رده‌وام ل سه‌ر ئاخا خوه دهێتن كوژشتن و ژناڤبرن، گه‌لێ كوردی دبیتن ل هه‌می ده‌وله‌ت و هه‌رێمێن دونیایێ بكاریتن بئازادی بژیتن، لێ بتنێ ل سه‌ر ئاخا خوه وه‌كی غه‌ریبه دژیتن و دهێتن قه‌تل و عام كرن، لباكور بمه‌ره‌مێن دینی، تێكدانا ته‌ناهیا ده‌وله‌تێ، شوره‌شا شێخ عوبه‌یدولاهێ نه‌هری، شوره‌شا ئاگری، شوره‌شا شێخ سه‌عید، شوره‌شا بنه‌مالا به‌درخانیان، سه‌رهه‌لدانا مێرێن هه‌كاری...ئێك ل دویڤ ئێكێ هاتینه ژناڤبرن و كوشتارگه‌هێن زور مه‌زن ژی دژی وانان هاتیه‌نه په‌یاده‌كرن، ل سه‌رده‌مێ دێروكا نوی ژی كه‌مال ئه‌تاتورك و عصمه‌ت ئه‌نینوی و ده‌ستهه‌لاتدارێن دسه‌رواندا، نه‌هه‌ر ده‌رفه‌تێن ژیانا ئازاد ل گه‌لێ كوردی چونه‌كرن، به‌لكی كوردستان كره بنگه‌هێ شه‌ره‌كێ خویناوی و بملیونان كورد ژ سه‌ر ئاخا وان ڤه‌گوهاستن و توشی ره‌شه كوژی و كوچبه‌ریێ بون، ئه‌ڤه نێزیكی(40)چل سالێن ته‌مامه، شه‌ره‌كێ خویناوی و په‌یاده‌كرنێن نه‌مروڤایه‌تی ل باكور دژی ته‌ڤگه‌را ئازادی و گه‌لێ مه‌یێ كوردی دده‌نه هاژوتن، ژ بلی كوشتارگه‌ه و ده‌ربه‌رده‌ریێن دروست بوین، زێده‌ی(4000)چار هزار گوندان هاتینه چول كرن، بهه‌زاره‌ها كوشتی و دوو هندی وان بریندار و به‌رزه‌بویی هه‌نه، زێده‌ی(45000)چل و پێنج هزار كوردا ژیانه‌كا پری مه‌ترسی لناڤا زیندانێن سیاسیێن توركیا برێڤه‌دبه‌ن، نێزیك(3000)سێ هزار كادروسه‌ركردێن كوردان دناڤا ڤان سێ، چار سالا ن دا بناره‌وایه‌تی ئێخستنه كونجێن زیندانان، بیست ساله سه‌ركرده و زانایێ مه‌زنێ كورد(عبدالله ئوجه‌لان) دویر ژهه‌می یاسا و پره‌نسه‌پێن ئه‌خلاقی و یاسایی، بپلانه‌كا ناڤده‌وله‌تی ئێخستیه ناڤا زیندانا ئیمرالی و ژبلی وێ ژی ئێخستیه ناڤا گوشه‌گیریه‌كا مه‌زن و ده‌رفه‌تێ ناده‌ن كه‌س و كار و پارێزه‌رێن وی سه‌ردانا وی بكه‌ن، كورد ل سه‌رئاخا خوه شه‌رێ به‌ره‌ڤانیێ ل سه‌ر ساده‌ترین ماف و ئازادیێن خوه دكه‌ن، دبێژنێ هوین تیرورستن و ژیاسایێ ده‌رچوینه، بره‌نگێ مه‌ده‌نی و دیموكراسی موماره‌سه‌یا مافێن خوه دكه‌ن و كورسیكێن په‌رله‌مانی بده‌نگێن خوه وه‌ردگرن، دیسان گونه‌هباریا پشته‌ڤانیا تیرورێ دده‌نه پال وان و دئێخن ناڤا كونجێن زیندانا، توركیا تورانی و ره‌گه‌ز په‌رست ئه‌وه ل سالا1923ز تاكو روژا ئه‌ڤروكه بوخوه، لناڤا خوه‌دا ده‌ستهه‌لاتێ بره‌نگه‌كێ دیموكراسی بكار دینن، لێ دیسان ئه‌ڤ دیموكراسیه‌ته ژكوردان و نه‌ته‌وه‌یێن دی ناگریتن و هه‌می ده‌رفه‌تێن ژیانا ئازاد لێ ئاسته‌نگی كرینه و به‌رده‌وام ژیانێ لبن گه‌فێن مرنێ دكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م لێ نێرینه‌كا سه‌رپێ ل دێروكا ده‌وله‌تا ئیرانێ بكه‌ین، هه‌ر ژ سه‌رده‌مێ ده‌وله‌تا صه‌فه‌وی، قاجاری، شاهنشاهی تاكو دگه‌هیتن سه‌ر ده‌مێ جمهوریه‌تا ئیسلامیا ئیرانی، دیسان به‌رده‌وام كورد دهێنه كوشتن و بێ ماف كرن، دهێنه گرتن و ده‌ركرن...ئێك ل دویڤ ئێك شوره‌ش و سه‌رهه‌لدانێ گه‌لێ مه‌یێ روژهه‌لاتێ دهێنه سه‌ركوت كرن، شوره‌شا سمكویێ شكاك، كومارا مهابات، شوره‌شا دیموكراسی یا گه‌لێ كوردی، بئاگر و ئاسن دهێتن به‌رسڤدان و ماف و ئازادیێن وانان دهێنه چونه كرن، نه‌ژادێ وان دهێتن قه‌لاندن و ژسه‌ر ئاخا وان دهێنه ده‌ركرن و كوچبه‌ری دونیایێ دبن، هه‌تا بنه‌مایكێن ژیانێ ل وه‌لاتی ئێخستینه ناڤا زه‌حمه‌ته‌یه‌كا زورا مه‌زن دا، ژبلی گرتنا خه‌لكێ سڤیل بمه‌ره‌ما سیاسی، كوشتنا شه‌ركه‌ران، ژیانا كولبه‌ریێ ئێخستیه ناڤا مه‌ترسیه‌كا زورا مه‌زن، روژ نینه كومه‌كا كولبه‌ران ل سه‌ر سنوران نه‌هێتن كوشتن، واته كێمترینێ مافێ ژیانێ ژ كوردانرا كریه ده‌رگه‌هه‌كێ گرتی و پرسه‌كا مشتی مه‌ترسی...لناڤا خوه‌ژی دیموكراسی و ئاشتی خوازن، لێ دیموكراسی و ئاشتیا وان بو كوردان و بونا نه‌ته‌وه‌یێن ئازادیخواز، بویه جه‌هه‌نه‌مه‌ك تژی نه‌هامه‌تی. ل روژئاڤا، دیسان ژیان دناڤا زه‌حمه‌تیه‌كا زورا مه‌زن ده‌ربز دبیتن، تاكو ژ هه‌ژی به‌لگه‌نامه‌یا ناسنامه‌یا نیشتیمانی نه‌هاتنه دیتن...واته كوچبه‌رن ل سه‌ر ئاخ و لناڤا وه‌لاتێ خوه‌دا، لباشور ژی پرانیا شوره‌ش و سه‌رهه‌لدانێن كوردان( كومارا شێخ مه‌حمودی، سه‌رهه‌لدانێن بارزان، شوره‌شا ئه‌یلول و گولانێ، بئه‌نفال و كوشت و كوشتارگه‌ه و كیمیابان و كوچبه‌ریێن بكوم هاتنه بدوماهیك ئیناندن(هه‌رچه‌نده شوره‌شێن باشوری ل گوره‌ی ئه‌ركێ خوه‌یێ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مروڤایه‌تی، سه‌رده‌ری نه‌كریه و لناڤا كێم و كاسیێن مه‌زن دا خه‌بات كریه..)، ل ڤی سه‌رده‌می ژی لبن گه‌فێن ده‌وله‌تا داعش خه‌ریكه خلاس ببن، لێ خه‌ریكه تیروره‌ك و كوشتارگه‌هه‌ك و بسه‌ردا گرتنه‌كا دی، به‌لایه‌كا نوی بو گه‌لێ مه، بو وه‌لاتێ مه بداهینن و ژیانێ لێ بكه‌نه زه‌یقه‌ت و زه‌حمه‌تی. كه‌واته، كوما گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێن داگیر كه‌رێن كورد و كوردستانی، بێی هیچ جوداهیك، ئه‌گه بوخوه دیموكراسی بن، بو مه نه‌ژاد په‌رست و دكتاتورن، ئه‌گه‌ر ماف و ئازادیان بو گه‌لێن خوه پیاده‌بكه‌ن، بو گه‌لێ مه داگیر كه‌رن و ژیانا خه‌لكێ مه دئێخنه بن زه‌حمه‌ت ترینێ ته‌نگاڤیێن ژیانێ...بویه ئه‌م وێ راست دبێژن، گه‌لێن داگیر كه‌رێن كورد و كوردستانی، ئه‌گه‌ر بو خوه دیموكرسی بن، لێ بومه داگیر كه‌ر و دكتاتورێن بێ ناڤبرن.