رێبوار کەریم وەلی (1) كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە پێچەوانەی ئەوانی پێشتر، لەلایەن پارتییەوە زۆر بە ساردی مامەڵەی لەگەڵ كرا. لەڕووی راگەیاندنیشەوە كەناڵە فەرمییەكان بایەخێكی ئەوتۆیان پێ نەدا. بەپێچەوانەوە لە سۆشیالمیدیا و كەناڵە نافەرمییەكانەوە هێرش و پەلاماری تووند بۆ سەر كۆنگرەی یەكێتی هەبوو. میدیا هاوشێوەكانی یەكێتیش بە هەمان زمان و دەستبەجێ وەڵامیان دەدانەوە. لێكدانەوەی بەشێكی ناو یەكێتی بۆ ئەو هێرشانە ئەوە بوو، ئەو تەسعیدە لە قازانجی ئەوانە شكایەوە كە پارتی وەكو دوژمنی خۆی وێنای كردن و كێرڤیان بەرز بووەوە. تەنانەت لێكدانەوەیەكی دیكەش هەبوو كە پارتی بەم كارە بیەوێت دەسەڵات لە یەك شوێن كۆبێتەوە! یەكێتی لە رۆژی درووستبوونییەوە، وەكو گشتێك نەیاری سەرسەختی پارتی بووە. رێككەوتنەكانی تاڵەبانی و بارزانی و، رێككەوتننامەی ستراتیژیی دوای شەڕێكی بێئاكامی ناوخۆیی و، كاڵبوونەوەی بەشێك لە ناكۆكییە كۆنەكان لە نێو سەركردە و جیلی پێشوو، چ لەناو پارتی و چ لەناو یەكێتیش تا راددەیەكی زۆر كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئەو رق و قینە مێژووییە هەبووە، بەڵام ئەو نەوە تازەیەی كە بە درووشمی نوێبوونەوە و درێژەدان بە رێبازی مام، دەسەڵات دەگرنەدەست، دەستمایەی سەرەكییان ململانێ و تەحەدداكردنی پارتییە، لەوەشدا شانسیان هەیە كە بە هەمان رێژەش لەناو پارتیدا بەرامبەریان هەیە بۆ درووستكردنی حەماس لەناو ریزەكانیاندا. ئەگەرچی بۆ بەرزەفتكردنی نوێیەكانی ناو یەكێتی كۆنەكان لە ئەنجوومەنێكی باڵای سیاسیی دەسەڵاتداردا جێگایان كراوەتەوە، بەڵام ئەو ئەنجوومەنەش تا ئەو رۆژە بڕ دەكات كە كۆسرەت رەسوڵ لە ژیاندا بێت و دوای ئەوە رەنگبێ هیچ مانایەكی نەمێنێ. ئەو ئەنجوومەنە لە كورتماوەدا، دەتوانێ پارێزەری باڵانسی نێوان پارتی و یەكێتی بێت، بەڵام كاتێك سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنترۆڵی نوێیەكاندا بێت، زۆر زەحمەتە بتوانن پێشیان پێ بگرن. 16ی ئۆكتۆبەر و رووداوەكانی دوای ئەوە نیشانیان دا كە نوێیەكان (بێ ئەوەی هیچ پۆستێكیشیان هەبووبێ) تا راددەیەكی زۆر جڵەوی دەسەڵاتی یەكێتییان لەدەستە و ئەوانی دیكە بەدوای خۆیاندا پەلكێش دەكەن. بۆیە دەبێ پارتیش لە روانگای خۆیەوە توانای خوێندنەوەی ئەو واقیعە نوێیەی هەبێ، مام جەلال، برایم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵێكی گەنج، پارەدار و بە دەسەڵات (لاهور، بافڵ و شاڵاو) هاتوونەوە. براوەی كۆنگرەی یەكێتی (2) ئەخیرەن كۆنگرە بەسترا. ساڵانێك كە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح داوای بەستنی كۆنگرەیان دەكرد، ماڵی تاڵەبانی (بەهۆی بەرهەم ساڵحەوە) رێگر بوون. چەندین وادە بۆ بەستنی كۆنگرە دیاری كران، بەڵام لە كۆتاییدا بە پلنیۆمێك بەردیان لەسەر دانا. دواتر كە ماڵی تاڵەبانی خۆیان لە پێگەیەكی قایمتردا دیتەوە و لەگەڵ بەرهەم ساڵحیشدا ئاشت بوونەوە، تا ئاستی خۆپێشاندان! گوشاریان درووست كرد بۆ بەستنی كۆنگرە. هیچ حزبێك نییە لە دنیادا كۆنگرە ببەستێ و بتوانێ دڵی هەموو پێكهاتەكانی خۆش بكات، یان هیچ ناڕەزایەتییەكی لێ نەكەوێتەوە، بۆیە ئەوە هاوكێشەیەكی نەگۆڕە. گوتاری كۆسرەت رەسوڵ لە دەستپێكی كۆنگرە پتر بە گوتاری ماڵئاوایی دەچوو، تێیدا ویستی ئەو پەیامە بگەیەنێت كە لە دوای نەخۆشكەوتنی تاڵەبانییەوە تا ئێرەم هێناوە و لێرە بەدواوەش ئەمانەتی ئێوەیە. لەڕاستیدا سەردەمی كۆسرەت رەسوڵ لە هی تاڵەبانی بۆ یەكێتی گەشترە، چونكە گۆڕان لە سەردەمی تاڵەبانیدا جیا بووەوە و هەر لە سەردەمی ئەویشدا، یەكێتی دووجار بەرامبەر گۆڕان دۆڕاندی. لە سەردەمی كۆسرەت رەسوڵدا ئەگەر جیابوونەوەیەكیش روویدابێت (جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح) بە مانۆڕێك سەرۆكی حزبەكەی هێنایەوە ناو یەكێتی و بۆ یەكەمجار بەبێ پشتیوانیی پارتی لە بەغدا سەرۆككۆماریان دانا. لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا لە گۆڕانیان بردەوە و لەگەڵ پارتیدا سەرباری هاوپەیمانی بۆ سەرخستنی ریفراندۆم، بۆ پێكهێنانی حكومەت چەمكی شەراكەتیان تەرح كرد و زۆربەی خواستەكانیان هێنایەدی. كۆسرەت رەسوڵ ترسی لە فەشەلی كۆنگرە هەبوو، بەڵام تەوافوقاتی پێشوەختە زۆربەی بەربەستەكانی لابرد. لێرە بەدواوە رەنگبێ ئیتر هەست بكات، بەرپرسیارێتیی خۆی بەجێگەیاندووە. هەر سەرۆك و هەر تەشریفاتی (3) بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو، یەكێك لە گەورەترین ئاستەنگەكانی بەردەم بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ناكۆكیی نێوان ماڵباتی تاڵەبانی بوو لەگەڵ شەخسی بەرهەم ساڵح و پشتیوانیی كۆسرەت رەسوڵ بوو لە بەرهەم ساڵح. عاقیبەت و دوای ئەوە، بەرهەم ساڵح لە 2018 وازی لە حیزبەكەی خۆی هێنا و گەڕایەوە ناو یەكێتی و بەوەش یەكێتی كردیان بە تاكە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و بە هەموولایەك كاریان بۆ كرد. سەریانخست بۆ پۆستێك كە تەشریفاتی بوو. لە كۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتیشدا و لە رۆژی یەكەم، ئەندامانی كۆنگرەی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ ئەوەیان رەتكردەوە كە بەرهەم ساڵح بۆ جاری چوارەم بە تەزكیە ببێتەوە بە ئەندامی سەركردایەتی. لە یەكەم دەنگداندا، زۆرینە كارتی سووریان بۆ بەرز كردەوە و ئەویش كۆنگرەی بەجێهێشت. بەڵام دوای رۆیشتنی ئەو (بێ ئەوەی لە دوای ئەو كەس وەك كاردانەوەیەك كۆنگرە بەجێبهێڵێت) جارێكی دیكە دەنگدان كرایەوە و ئەمجارەیان وەك ئەندامی سەركردایەتی قەبوڵ كرا! راستییەكەی، ئەوە لە سیاسییەكی متمانەبەخۆی وەكو بەرهەم ساڵح ناوەشێتەوە دوای ئەو هەموو ساڵە بۆ بوون بە ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكەی نەچێتە نێو هەڵبژاردن و موحتاجی تەزكییە بێت. ئینجا تەنها بۆ هەڵگرتنی نازناوی سەرۆك بۆی گرنگ نەبێ سەرۆكی چییە و چ دەسەڵاتێكی هەیە! موهیم ئەوەیە سەرۆكە....
ئارام سەعید خۆپیشاندەرانی عێراق داواكاری ڕەوایان هەیە و دیارترینیان بنبڕكردنی گەندەڵیی و دورخستنەوەی نوخبەی سیاسی ئێستایە لە دەسەڵات، سەڕەرای ڕەوایی داواكاریەكان ، لەسەروبەندی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا چەند خاڵێك هەیە جگە لە كاردانەوەی ناوخۆیی لەرووی نێودەوڵەتیشەوە كاردانەوەو نیگەرانی لەسەرە بەتایبەتی ئەمریكا ،لەوانە رێكەوتنی ئابوری عێراق وچین، بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران، بوونیی حەشدی شەعبی وەك هێزێكی گەورەی عێراقی نزیك لە ئێران . دەمەوێت بڵێم خۆپیشاندانەكان دابڕاو نیە لە هەندێ هۆكاری ئابوری و بەرژەوەندی وڵاتانی تر کە لیرەدا دیارترینیان باس دەکەین وەك ئەمریكا و ئێران . سەبارەت بە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ مانەوەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە ئەمریکا سێ مەرجی هەبوە، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی داواكاریەكانی ئەمریكای بهێنایەتە دی ئێستا وەك سەرۆك وەزیران دەمایەوە كە دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنە لەگەڵ چین، خاڵی دووەم نەكڕینیی كارەبا لە ئێران و سێهەم هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، ئەم مەرجانەی ئەمریكاش بۆ عەبدولمەهدی نەك قورس بون بگرە مەحاڵ بوون جیبەجێیان بکات. ئەمریكا بەدیلی بۆ ئەم داواكاریانە هەیە كە بۆ رێكەوتن لەگەڵ چین ،دەتوانێت لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمریكا رێك بكەوێت ، بۆ كارەباش دراوسێیی تری عێراق هەڵبژێرێت بۆ كڕینی و بۆ حەشدی شەعبیش سوپای عێراق هەیە کە ئەو ئەرکانە جیبەجێ بکات. بەهای رێكەوتنامەی چین. لەگەڵ عێراق ٥٠٠ ملیار دۆلارە كە بەگوێرەی ئەو رێكەوتنە عێراق رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەداتە چین و ئەویش لەبەرامبەردا كاردەكات بۆ ژێرخانی ئابوری و بونیاد نانی رێگاو بان و شەمەندەفەر ونەخۆشخانە و پرد وهەموو ئەو سێكتەرانەی ژێرخانی ئابوری عێراق بونیاد دەنێت جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری دەرفەتی کار دەرەخسێنیت. سەبارەت بە بازرگانی لەگەڵ ئێرانیش ئەو كارەبایەی بەرێكەوتن لەگەڵ عێراق دەكڕدرێت لەو وڵاتە بەهای بە ملیۆنەها دۆلارەو ئەمەش كاریگەری بۆسەر باشتركردنی باری ئابوری ئێران هەیە و ئەمریكاش بەوە نیگەرانە. خاڵی كۆتایی بەهێزبونی حەشدی شەعبیە كە هێزێكە گوێڕایەڵی ئەمریكا نیە و زیاتر لە ئێرانەوە نزیكە وئەمریكاش پارەیەكی زۆری لە سوپای عێراقدا خەرجكردوە و خوازیارە هیچ هێزێكی سەربازی لەو بەهێزتر نەبێت لە عێراقدا .. لەكۆتایدا ئەم نیگەرانیانە بە دروشمی جیا جیا لە خۆیشاندانەكاندا بەدی دەكرێت هەندیک دەڵین عادل عەبدولمەهدی یەکێک لەو خالانەی بەرگری لێکردوە ریکەوتنەکە بوە لەگەڵ چین،بەلام ئێستا خۆپیشاندەرانیش داوا دەکەن ئەو ریکەوتنە هەڵنەوەشیتەوە چونکە سودیکی ئابوری زۆری هەیە بۆ بونیاتنانەوەی ژیرخانی ئابوری.
ساڵح ژاژڵهیی بهشی پێنجهم ئهزمهی سهرکردهو ئایندهی ههرێمی کوردستان به کوێ ئهگات: ساڵی 1961 یهکهم ساڵم بوو چومه قۆناغی ناوهندی ههر لهو ساڵهشدا شۆڕشی ئەیلول دهستی پێکرد. یهکهم جار بوم به ئهندامی یهکێتی قوتابیانی کوردستان و دوای ماوهیهکی کورتیش چومه ناو ریزهکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لهو کاتهوه تا وازهێنانم له بزوتنهوهی گۆڕان له ههموو وێتسگهکانی خهباتی کوردایهتی بهشداریم کردوه. ریزهکانی پارتی. جهلالی. ساڵی 1974. یهکێتی نیشتمانی کوردستان و دواجار بزوتنهوهی گۆڕان. ههریهک لهم قۆناغانه ئهتوانم کتێبێکی تهواوی لهسهر بنوسم. ئهوهی لێرهدا مهبەستمه و بهلامهوه گرنگه ئاماژهی بۆبکهم ئهمهی خوارهوهیه: له ههموو قۆناغهکاندا له سهرهتای بهشداریکردندا هاوڵاتیانی کورد ئهوهنده تینوی کوردایهتی بون. خۆشهویستییان بۆ سهرکردهکانیان ئهگهیشته ئاستی پهرستن. له ههر حیزبیکدابویتایه ئهوهنده خهمخۆری سهرکردهکهت بوی کێ قودرهتی ئهوهی ههبوو لای من و تۆ به خراپه باسیان بکات. ئامادهبوین سهری خۆمانیان لهسهر دابنێین بهتایبهتی له سهرهتای لاوێتیدا. بهڵام دوای ئهو ههموو ساڵانه و بهپێی ئهو ههموو لێکدانهوانه گهیشتمه باوهڕی تهواو که ئهنجامی ئهو ههموو شهڕو پێکدادان و کورد کوشتنه به دهستی یهکتری، هۆکارهکهی بهرژهوهندی شهخسی بوهو، ههموی لهسهر دهسهڵات بوه. ئێستاش ههر وایهو پێ دهچێت له داهاتوشدا ههر وابێت. ههرچی سهرکردهیهکت بدواندایه بهرامبهرهکهی تاوانبار ئهکرد به خائین و گهندهڵ و پیاوی بێگانهو خۆشی به فریادرهس ئهزانی. شهڕیان لهنێوان خۆیاندا دروست ئهکردو کوڕی خهڵکیان به کوشت ئهدا. کاتێکیش له بهرژهوهندییان بوایه دهستیان ئهخسته ناو دهستی یهکتری و مویان به بهردا نهدهچوو. دوای ئهمهش تاوانی ههموو ناکۆکییهکانیان ئهخسته ملی من و تۆ و یهکێکی تر. ههمویان یهکتریان بهوه تۆمهتبار ئهکرد. که تهمهنیان چۆته سهرهوهو دهستبهرداری پۆستهکهی نابێت. بهڵام که خۆی ئهبوو بهخاوهن دهسهڵات. مهگهر مردن پۆستهکهی لێوهرگرتایه. ئهگهر راستت ئهوێت که کورسییهکانی گۆڕان له 24 وه بو به 12 دهبو رێکخهر و ئهندامانی خانهی راپهڕاندن دهستیان لهکاربکێشایهتهوه. بهڵام ههمویان وهکو کهڕهی شهربهت فزهیان له خۆیان بڕیبو. ههر بۆ وهبیرهێنانهوه له رۆژی 12/10/ 2004 ههندێک له ئهندامانی مهکتهبی سیاسی یهکێتی یاداشتێکیان بۆ بهڕێز مام جهلال نوسی که له 8 خاڵدا خۆی بینیوهتهوه. یهکێک له داواکاریهکان ئهوهبوه له مام جهلال که تهمهنی بۆته 70 ساڵ و باشتر وایه دهستبهرداری پۆستهکهی ببێت، چونکه توانای بهڕێوهبردنی کارهکانی نهماوه. لهکاتێکدا لهوکاتهدا مام جهلال تهندروستی خراپ نهبوه. ئهوهی شایانی باسه یهکێک لهوانهی دوای کاک نهوشیروان ناوی لهو یاداشتدا هاتوه. کاک عومهری سهید عهلی بوه. ئێستا کاک عومهر خۆی تهمهنی بۆته 75 ساڵ و تهندروستیشی باش نییه و ههموانیش ئهزانن ناتوانێت به باشی کارهکانی بهڕێوهبهرێت و رهخنهو گلهیی زۆری لهسهرهو له ههموشی گرنگتر دوای ئهوهی بهڕێزیان بونه رێکخهری گشتی، بزوتنهوهی گۆڕان نیوهی دهنگهکانی پێشوی کهمکرد. لهبری ئهوهی دهستبهرداری پۆستهکهی بێت و داوای لێبوردن بکات، ههوڵێکی زۆری داو بۆ جارێکتر خۆی کردهوه به رێکخهر. بێ ئومێدبونی جهماوهر له سهرکردهکان نهک ههر خهمێکی گهورهیه. بهڵکو کارهساتێکی نیشتمانی و نهتهوهیی مهترسیداریشه کاتێک ئهبینی سهرکردهیهک و کهسایهتییهکی سیاسی ناسراوی وهکو نهوشیروان مستهفا، که ههمیشه له شاخ و لهشار جێگهی ئومێد و متمانهی خهڵک بوبێت و وهکو فریادرهس سهیرکرابێت و به ئهندازیاری راپهڕین و باوکی ههژاران ناسرابێت دواساتهکانی ژیانی ئاوا کۆتایی بێت جێگهی داخ و پهژارهیهکی گهورهیه بۆ ههمومان. کاربگاته ئهوهی ئهم پیاوه گهورهیه لهدواساتهکانی ژیانیدا ههموو رابوردووی سیاسی خۆی و دهسکهوتهکانی ئهم بزوتنهوهیه بکاته قوربانی بهرژهوهندی کورەکانی، که به درێژایی ههموو ژیانی سیاسی خۆی دژی ئهوه بوه. ئێمه که مێژو ئهخوێنینهوه گلهیی له شێخ محمودی نهمر ئهکهین که موڵک و ماڵی لهسهر خۆی تاپۆ کردوه. بهڵام ئهوه پێش 100 سال زیاتر بوه. عهقڵی ئێستاو ئهو کاتهش بهراورد بکه که جیاوازیهکه ئاسمان و رێسمانه. دوای 100 ساڵ رۆشنبیرترین و ناسراوترین و شۆرشگێرترین و دهسپاکترین کهسی ئهم سهردهمه بێت و ههمان رهفتار دووباره بکاتهوه، موڵک و ماڵی گشتی لهسهر نهوهکانی تاپۆ بکات و تازه به تازه نهرێتی به بنهماڵه کردن و بە خیزانکردن زیندو بکاتهوه و برهوی پێ بدات. به بۆچونی من ئهو کاره سەدان جار خراپترە لەوەی شیخ محمود کردویەتی. بە دەیان جار خراپترە لەوەی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی کردویانە . لەبەر ئەوەی ئەم بەرێزە هەمیشە دژی ئەم رەفتارانە بوەو کاری بو ئەوە کردوە ئەمە نەمینیت . لە زۆربەی بۆنەکاندا جەختی لەسەر دوو شت کردوتەوە : 1- دژی گەندەلی دەوەستینەوە . 2- دژی بە بنەمالەکردن دەوەستینەوە . بەلام ئێستا کە پێچەوەانەکەی راست دەرجو ، لیرە بەدواوە بروا بە کی بکەین؟. له ههموی ناخۆشتر ئهوهیه خهڵکانێک بێن و پاساو بۆ ئهم کاره بهێننهوهو چاو له ئاستیا بنوقێنن و بڵێن ئهمیش وهکو ماڵباتی تاڵهبانی و بارزانی، کهواته جیاوازی نێوان ئەوان و ئێمە چییە؟ کەواتە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دروست بوو؟ کەواتە بۆچی میللەتمان خەڵەتاند؟. تۆ سهرکردهیهکی ئاوا گهورهو مهزن و ناودار و ناسراو و جێگه هیواو متمانه بێت و کار بگاته ئهوهی ههموان به فریادرهست بزانن. بهڵام داوا له هاوڕێکانت بکهی و خهڵکیان لێ راسپێرێت که یهکێتی جێبهێڵن و پشتیوانیت لێ بکهن و ئهوانیش مەردانە وهڵامت بدهنهوهو دهستبهرداری ههموو بهرژهوهندیهکانی خۆیان ببن. بهڵام دوایی پهراوێزیان بخهیت و لێیان بێ منهت بی. ئهپرسم ئهگهر بۆئهوان ئاسایی بێت ئهو ههموو ناعهدالهتی و بێ ویژدانییه بهرامبهر به من و تۆ بکهن ، بۆچی بو ئێمە دەبێتە تاوان باسیان بکەین و رەخنەیان لێبگرین؟. ئەمەی من نوسیومە هەموی راستین، ئەوە کار و کردەوەی سەرکردەکانە بە بەرچاوی هەمومانەوە ئەنجامیان داوە، باسی کەسایەتی کەسم بە خراپە نەکردوە. من وتومە فلانە شت خراپەو فلانە شت چاکە. نازانم بۆچی هەندێ کەس تەنگەتاو بون و خۆیان سەغلەت کردوە . ئایا راستی وتن تاوانە؟ ئەمە مێژووە ئەبێ وەک خۆی تۆماربکرێت نەک وەک ئەوەی چۆن حەزمان لێیەتی و لەبەرژوەندیمانە. ئهپرسم: کێشهی نێوان خوالێخۆشبوو مهلا مستهفاو دهستهی مهکتهبی سیاسی که دواجار جهلالی مهلایی دروستبوو، خوێنی ههزران لاوی کورد به خۆڕایی رژا، لهسهر دهسهڵات نهبوو؟ ئهگهر مهلا مستهفا کهمێک نهرمی بنواندایه و مام جهلال و هاوڕێکانیشی ژیرانهتر ههڵسوکهوتیان بکردایهو وازیان له کهڵکهڵهی دهسهڵات بهێنایهو وابیریان بکردایهوه که مهلا مستهفا خاوهن کهسایهتییهکی گهورهیهو جهماوهری پێ کۆئهکرێتهوهو، ئهوانیش له سێبهری ئهودا ههوڵی روشنبیرکردنی جهماوهریان بدایه، ئهنجامهکهی باشتر نهدهبوو، له جیابونهوهو شهڕکردن؟ که یهکێتی نیشتمانی شۆڕشی نوێی دهست پێکردوه. باشتر نهبوو پارتی و بنهماڵهی بارزانی پشتیوانی شۆڕشی نوێیان بکردایه، له بری شهڕکردن و خولقاندنی کارهساتی ههکاری؟ ئهی کێشهکانی ناو یهکێتی نیشتمانی و جیبابونهوهی بهشێک له بزوتنهوهو دروستبونی حیزبی سۆسیالیست و دوایش زهحمهتکێشان و ئاشیش ههر ململانێ نەبوو لەسەر دهسهڵات؟. ئهگهر یهکێتی و پارتی ژیرانه مامهڵهیان بکردایه و لهبری ئهوهی شهڕی خوێناوی دوای راپهڕین دروست بکهن. خهریکی به دامهزراوهکردنی دامودهزگاکانی حکومهت بونایه باشتر نهدهبوو لهوهی خوێنی ههزرارن کورد به خۆڕایی بڕژێ و ئابڕوی میللهتی کوردیش بهرن له پێش چاوی دۆست و دوژمن؟ کاتێک مام جهلال بوو به سهرۆک کۆمار. وازی له پۆستی سکرتێری یهکێتی بهێنایه بۆ کاک نهوشیروان، نه بزوتنهوهی گۆڕان دروست دهبوو، نه یهکێتی توشی ئهم شکستهی ئێستا ئهبوو؟ ئهگهر کاک نهوشیروان کهمێک نهرمی بنواندایهو گوێی بۆ هاوڕێکانی بگرتایه. بزوتنهوهی گۆڕان توشی ئهم شکستهی ئێستا ئهبوو؟. ئیسماعیل بێشکچی که لای زۆرینهی کوردهوه ناسراوه. نوسهرێکی ناوداری تورکهو له ههمان کاتیشدا دۆستێکی دڵسۆزو نزیکی کورده و تا ئێستا چهندین جار خراوهته زینداوه لهبهرئهوهی بهرگری له کورد کردوه. ناوبراو وتهیهکی زۆر به نرخی ههیهو پێویسته ههموو کوردێک وهکو نهسیحهت بیخاته میشکیهوه و و سودی لێوهرگرێت. قسه و لێدوانه بهنرخهکهی ناو براو ئهمهیه (به لاتانهوه سهیر نهبێت که میللهتێکی 60 ملیۆن کهسی وهکو کورد تائێستا بێ دهوڵهتن. چونکه کهسیان ئامادهنین تهنازول بۆ کهسیان بکهن). زۆر جار بەرگوێمان دەکەوێت کە دەڵێن ئەگەر ئێستا مامجەلال لە ژیاندابوایە یەکێتی حاڵی حاڵی ئێستا نەدەبو. یان دەڵێن ئەم گۆڕانەی ئێستا گۆڕانی سەردەمی کاک نەوشسروان نیە . ئەوانەی ئەم قسانە دەکەن بە مەبەستی ئەوەیە کە ئەو دوو تێکوشەرە تاخۆیان مابون کارو بار باش بە رێوە دەچوو . واتە ئەوان زۆر بە توانابون و ئەوانی دوای ئەوان نەیانتوانیوە بە باشی هەڵسوکەوت بکەن . بەڵام لە راستیدا ئەمە تێروانین و بۆچونێکی هەڵەیەو راستییەکەی دەبی ئەمە بە خاڵی لاوازی ئەوان دانرێت نەک خاڵی بە هێزیان .چونکە ئەوەی دوای ئەوان رویدا هۆکارەکەی ئەمان بون نەک ئەوانەی بونە جێگرەوەیان. دیارە ئەم دوو تێکوشەرەم بە نمونە هێنایەوە، لە راستیدا بە درێزایی مێژوو هەموو سەرکردەکان هەمان کاریان دوو بارە کردوەتەوە . ئەگەر سەرکردەکان پێش ئەوەی تەمەنیان بچێتە سەر و پەکیان بکەوێت ، جێگرەوەیەک بۆخۆیان دابنێن و پشتیوانی لێبکەن و کۆدەنگی بۆ پەیدا بکەن ، واتە بیچەسپێنن و تا زیندون خۆیان پشتیوانی لەم جیگرەوانە بکەن و کارێکی وابکەن هەموان بە ڕابەرو گەورەی خۆیانی بزانن ، دوای نەمانی ئەمان هیچ کاردانەوەیەکی خراپ رونادات و زۆر بە ئاسایی کارو بارەکان بەرێوە دەچیت . بۆیە کاتێک سەرکردەکان وەفات دەکەن، دوای خۆیان کێشەو گرفت دروست دەبێت و تەکەتول و باڵ باڵێن و مەحسوبیەت و مەنسوبیتەت دەبێتە دیاردەیەکی خراپ و قێزەون و حیزبەکان بەرەو لاوازی و پوکانەوە هەنگاو دەنێن. به تاقیکردنهوه دهرکهوت که ههموو ئهو ناکۆکیانه له پێناوی بهرژهوهندی تایبهتی حیزب و بهرپرسهکان بوه نهک بهرژهوهندی گهل و نیشتمان. ئهگهر ئهم حیزبانهی باشور و رۆژههڵات ئهزمونی کوردانی رۆژ ئاوایان لهبهرچاو بگرتایه. حاڵی کورد بهم شێوهیهی ئێستا ئهبوو؟ کهواته کورد ئهزمهی سهرکردهی کارێزمای ههیه و هیچ کهس و لایهنێک ناتوانێت پهنجهی تۆمهت بۆ هاوڵاتیان راکێشێت و تۆمهتباریان بکات، چونکه هاوڵاتیان به زیادهوه ئهرکی نیشتمانی خۆیان ئهنجامداوه. قۆناغی هاتن و دەستبەکاربونی کوڕەکان لە هەموو حیزبە کوردیەکاندا کۆتایی بە تەمەنی تێکۆشان و دڵسۆزی و لێهاتویی و ماندوبونی کادرە تێکۆشەر و خەباتگێرەکان دەهێنێت، دیاردەی باڵادەستی کوڕەکان پەردەیەکی رەشی نائومێدی خستۆتەسەر چاوی خەڵکە تێکۆشەرەکان، ئەوە نییە رۆژانە ڕیزەکانی بزوتنەوەکە هەڵدەوەشیتەوە، خەڵکە دنیا بینو ئەکادیمیەکان دەست دەکێشنەوە، ئەو پرەنسیپ و خواست و دنیا بینیەی کە گۆڕانی لەسەر دروستکرا بە جۆرێک کاڵبۆتەوە کە کەس باسی ناکات و گۆڕراوەتەوە بە پلەو پۆست بۆ ئەوانەی هەر لەوپێناوەدا بون بە گۆڕان. ئەوەی پێی دەڵێن رێکخەر و خانەو جڤات تەنیاو تەنیا نمایشە و باشترین بەڵگەش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی رێکخەر و خانەو سەرۆکی جڤاتی گشتییە چۆنیان دانابو هەر وا کەوتەوە. ئەو پرەنسیپ و تەکەتول و باڵبالێنەی کە لە یەکێتییەوە وەکو میرات لەسەر دەستی رێکخەر گوازراوەتەوە بۆ ناو ریزەکانی گۆڕان، هێندەی تر هەڵسوراوانی گۆڕانی نا ئومێدکردوە. گۆڕان دروست بوو لە پیناوی گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمرانیدا ، لە پێناوی بەدیهینانی عەدالەتی کومەلایەتیدا، لە پێناوی چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەلی و زورشتی تردا . لە ئێستادا هەموو ئیش و کاری گۆڕان بووەتە ئەمانە: -1 روڵی (مەجلیسی خدمە) دەبینن بو دامەزراندن و دۆزینەوەی شوێن و ئیش تەنها بو ئەوانەی سەر بە تەکەتولی گردەکەن . 2- دامەزراندنی کۆمپانیای بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ چەند کەسێک . بهڵام ههموو ئهوانهی له سهرهوه نوسیومه بهو مانایه نایهت که ئێمه بێئومێدبین و خۆمان بهدهستهوه بدهین. چونکه ژیان بهردهوامهو تا ژیانیش ههبێت ئهبێ ههوڵ بدهین لهپێناوی گۆڕانکاری و بهدیهێنانی ژیانێکی باشتر له رابوردو.
سەركۆ عوسمان دوای چاوەڕوانی و هیوایەكی زۆر بە هەنگاوەكانی چاكسازی ڕاستەقینە لە سەرجەم جمگەكانی حكومەتی هەرێم بۆ هێنانە كایەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە یاسای خانەنیشێنی و كەم كردنەوی خەرجیەكان و زیاد كردنی داهات و شفافیەت لە خەرجی و داهاتی گشتی یاسای چاكسازی ئەم جارەش بووە جێگای نیگەرانی و بێ هیوای خەلكی كوردستان بە پڕۆسەی گۆڕانكاری و چاكسازی ، لە ئێستادا باس لە كەم و كوڕی و هێشتنەوەی بەرژەوەندی پلەباڵاكان دەكەین بەرامبەر بە چین و توێژەكانی تر لە كۆمەڵگا . ئەگەر باش لە یاساكە بكۆڵینەوە خۆل كردنە چاوی خەلكە ، تەنها بۆ ئاسای كردنەوەی توڕەیی هاوڵاتیانە چونكە یاساكە نەك كەم كردنەوەی موچەی پلە باڵاكان نیە بەڵكوو شەرعیەت دانە بەو موچە زەبەلاحەی كە بۆخۆیان دایان تاشیوە بێ گوێدانە غەدركردن لە زۆربەی موچەخۆران و خانەنیشانی ڕاستەقینە كە زۆرترین ساڵ كاریان كردووە بە كەمترین موچە خانەنیشین كراون، بەڵام جەنابی وەزیر و ئەندام پەرلەمانە ماندووەكان كەمترین ساڵ كاریان كردووە بە گەورەترین بڕی موچە خانەنشین كراون . لە ڕابردودا پلەباڵاكان بێ گوێدانە هیچ ڕێسایەك بە لە سەدا هەشتا ی موچەكانیان خانەنیشین كراون بۆیە بۆتە جێگای ڕەخنەو گلەیی زۆرینەی خەڵكی هەرێم . لەم یاسا نوێیەدا : بە لە سەدا ٢٥% موچەی بنەڕەتی + لە سەدا ٢.٥% بۆ هەر ساڵێكی خزمەت كە دەبێت لە ١٥ ساڵ كەمتر نەبێت مانای لە سەدا ٢.٥% *١٥ ساڵ = ٣٧.٥% + ٢٥%= ٦٢.٥% ئەمە ئەگەر تەنها ١٥ ساڵی ئەژماربكات ،لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا هیچ وەزیرێك یان ئەندام پەرلەمانێك ١٥ ساڵ لەو پۆستەدا بووە؟ یاخود پێشتر پلەی وەزیفی ڕاستەقینەی هەبووە؟ بێگومان بەشێكی زۆریان ساڵانی خزمەتیان نەبووە بۆ ئەوەی ئەو ماەویە پڕ بكەنەوە نەك ١٥ساڵ بگرە ٢٥ساڵ خزمەت بە تەسكیەی حیزبی پڕدەكەنەوە وەك ساڵانی خزمەتی وەزیفی بۆیان ئەژمار دەكرێت كە هیچ لە بڕی پارەی مانگانەكانیان كەم ناكاتەوە ، كەواتە هەر هەمان بڕە پارە وەردەگرن تەنها شتێكی زۆر ڕەمزی كەم دەكات بۆ خۆڵ كردنە چاوی خەڵك . بۆ ئەوەی ئەم یاسایە ببێتە جێگای ڕەزامەندی خەڵك یاسایەكی چاكسازی گشتگیر و دادپەروەر بێت دەبێت بە بڕگەیەك قەدەغە بكرێت بەهیچ شێوەیەك تسكیەی حیزبی وساڵانی خزمەتی حیزبی هەژمار بكرێت بۆ پلە باڵاكان، كە لەو باوەڕەدام زۆرینەی پلە باڵاكان ٨ساڵ زیاتر خزمەتی ڕاستەقینەیان بۆ كۆناكرێتەوە ئەوكات تا ڕادەیەك موچەكانیان كەم دەبێتەوە بەرامبەر ئەو مووچە زەبلاحەی ئیستا وەری دەگرن هەرچەندە ئەوەش تا ڕادەیەك كەموكوڕی لە دادپەرەریدا تیا بەدی دەكرێت
د. چیا عەباس ماوەیەکە لێرە و لەوێ هەڵمەتێکی ژێر بە ژێر بۆ ناوزراندنی نەوشیروان مستەفا سەریهەڵداوە، ئاساییە لە کڵتوری سیاسی نفاق و چەواشەکەری خۆمان رکابەر و ناحەزەکانی خوالێخۆشبو ئەو جۆرە هەڵمەتانە ناو بە ناو بوروژێنن، ئەوەی مایەی گومان و پرسیارە بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئێستای گۆڕان و تەنانەت چەند هاوکارێکی رەخنەبێژی نزیکی خوالێخۆشبو هاوشان سەرقافڵەچیەتی ئەو هەڵمەتە لە گەڵ رکابەر و ناحەزە مێژوییەکانی کاک نەوشیروان بکەن. مەبەستی سەرەکی لەم هەڵمەتانە تێکشاندنی هزری گۆرانکاری و چاکسازیە لە سەرجەم بوارەکاندا، کاک نەوشیروانیش کراوەتە ئامانج بۆ ئەوەی بە خەڵکی بڵێن باوکی رۆحی و سیاسی ئەو هزرانە بۆ خۆی باوەری پێیان نەبوە، نابینن موڵکداریەتی گۆڕان و کۆمپانیای وشەی لە سەر وارسەکانی تاپۆ کردوە و هیچ جیاوازیەکی بنەرەتی لە گەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکانی تردا نەبوە. ئەم راوکردنە لە گۆمێکی ناروندا نیەتی گوماناوی راوچیەکان بەرجەستە دەکەن. بۆ خۆم چەند نزیک و دور بوبوم لە کاک نەوشیروان بە ئەرکێکی ئەخلاقی خۆمی دەزانم بێدەنگ نەبم، بەرگری کوێرانەی لێ ناکەم و بەرامبەر هەر هەڵمەتێکی نارەوا بەرامبەری تا وزەم تێدا بێت خاڵ لە سەر وشەکان دادەنێم، چەندیش بە ئاگابم ژێر بەرە دێنمە سەر بەرە. ئەو بەرێزە لە ژیاندا نیە، مێژوی خۆی سەلماندویەتی هیچ پێویستی بە بەرگریکردنی کەس نیە، ئەوەی پێویستە رامالینی دەمامکەکانە لە روخساری درۆ و درۆزن و بوختان و دوروەکان، ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم بۆچونەن فەرمون ئەمە ئەرز و گەز. تەقدیسکردنی کاک نەوشیروان کارێکی مەحاڵە چونکە خۆی نەیویستوە و هیچکاتێکیش نەک کاری لەسەر نەکردوە بەڵکو بەتوندی دژیشی بوە. ئەم راستیە ئەو مافە ناسرێتەوە کە کاک نەوشیروان وەک خۆی لە هەناوی مێژودا بژیت. ئەوەندی من ئاگام لێبێت خوالێخۆشبو لە ساتەکانی سەرکەوتنە مەزنەکان و شکستەکانیشدا پاڵی لێنەدابوەوە، بەردەوام شەری بۆ پرەنسیپەکان دەکرد، دوای کیمیاباران و ئەنفال دروستکردنی هێزە تایبەتەکان. وەک ئامادەسازی بۆ راپەرین، یەکەم هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان، پێکهێنانی یەکەم حکومەتی هەرێم، خولەکانی شەری ناوخۆ ( ئەوانەی بەم ئاخری زەمانە بونەتە کۆتری ئاشتی ئاگرخۆشکەری ئەو شەرە بون لە کاتێکدا دەیان بەڵگەی بەردەست دەیسەلمێنن کاک نەوشیروان چ رۆڵیکی گەورەی لە کۆتایی هێنانی ئەو شەردەا هەبوە) ، دارشتنەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق، ریفۆرمی ناو یەکێتی، سەرکەوتنی گۆڕان، هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و سەردەمی دەرکردنی گۆڕانیش لە حکومەت. خوالێخۆشبو دەیتوانی وەک سەرکردە و کاریزمایەک پاڵی لێبداتەوە، لە گەڵ مسعود بارزانی رێک بکەوێت و دڵی رابگرێت و ئەویش چی بویستایە لە مادە و پێگە بە خۆی و خانەوەداو و دۆستەکانی دەدا. رەخنەژەنەکان زۆر بێ ئەمەکانە و بە بێ ویژدانیەکی مەبەستدار چاویان دەنوقێنن لە ئاستی ئەو خاکی و سادەیی کاک نەوشیروان، تا وەفاتیشی پاڵتۆیەکی لەنگەی لە بەر دەکرد، تا وەفاتیشی لە ژورێکی دو مەتر بە دو مەتری تاریکدا کاری دەکرد و دەژیا. بازنەکانی دەسەڵاتی ئێستای گۆڕان و بەشێک لە دۆستەکانی پێشوی هێشتا تێنەگەیشتون کە چێژی رەسەنی گۆرانکاری لە بەردەوامبونە بۆ ئامانجەکانی ئەو هزرە، نەک هەراجکردنی سیمبۆڵ و مێژوەکەی. ئەگەر ئەمە ئاماژەیەک بێت ئاماژەیە بۆ عجزی ئەو کەس و گروپانە لە بەردەوامبون بۆ گۆرانکاری. خۆ گۆڕانخوازە رەسەنەکان لە گوێی گادا نەنوستون تا بێ ئاگابن لە مێژوی هەریەک لەو رەخنەژەنانەی ئەم سەردەمە. بەشێک لەو دۆست و هاوکارانەی لە سەردەمی خەباتی شاخەوە و تا وەفاتیشی دڵسۆزانە و بە ئاکارێکی بەرزەوە لە گەڵیدا بون، مەخابن تا ئەم چرکەیەش هەڵسەنگاندنی کاک نەوشیروان روکەشانە و سەرپێیانە و لە ناخێکی هەڵچوی تورەوە دەکەن. ئەو بەرێزانە هێشتا نایانەوێت دان بەو راستیەدا بنێن کە کاک نەوشیروان پێش گۆڕان و لە سەردەمی گۆڕانیشدا لە جەنجالێکی سیاسی و رێکخراوەیی دژوار و خۆپەرست و فێلباز و پاشقولگەر و درۆزندا ژیاوە، ئەم واقیعە لای چەند دۆستێکی نزیکیشی لە ئێستادا، بە هۆی بێ ئومێدی و غیابی دیدگای رۆشنی گۆرانکاری لایان، بۆتە مۆتەکەیەکی سیاسی بۆیان، بۆیە بێ ویژدانانە و بە میزاجی شەخسی بێ بنەمای فکری کەوتونەتە گیانی مێژو و نیەت و بریارەکانی کاک نەوشیروان. بۆ خۆم ئەم هەڵمەتە نەزۆکە وەک پەردەپۆشکردنی عجز و غیابی دیدگای دروستی گۆرانکاری و مایەپوچی سیاسیان دەبینم. ئەمانە لایان وایە هێرشکردن باشترین ڕیگەی بەرگریکردنە، بەرگریکردن لە چەندین شکستی شەخسی و سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتی و .... تاد. کارێکی شەرمەزاریە لە سایەی کەم و کوری و چەند هەڵەیەکی سەرکردەیەکی مەزندا عجز و عەیب و عاری خۆت بشاریتەوە، جا ئەمە لە رکابەر یا خود لە نزیکەکانی کاک نەوشیروانەوە بێت هەمان ئامانجیان هەیە. پێم باشە بۆ ئەوانەی گومان دەچێنن لە نیەت و خواستی کاک نەوشیروان دەرباری موڵکەکانی کۆمپانیای وشە و گۆڕان بێن بە بەڵگە و نامە و دۆکیۆمێنتەوە قسەکانیان بسەلمێنن، دور لە قسەی ریزکراو و ئینشائی و پۆپلییست ئاسا، بێگومان وەڵامی دروستیان دەدرێتەوە. بۆ ئەوانەی گومان لە سەر رەسەنبونی دروستبونی گۆڕان دروست دەکەن، پێشئەوەی تیرە ژەهراویەکانیان ئاراستە بکەن با بچن چاوپێکەوتنە مێژویەکەی کاک نەوشیروان لە گەڵ گوڤاری گۆڵان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ بخوێننەوە، ، ئەو سات تێدەگەن دروستبونی گۆڕان زادەی فکرێکی رەسەنە، ئەو کارەش بە پیاوی خۆی دەکرا نەک ئەوانەی لە پەراوێزی مێژویەکی بەسەرچودا تیرەکانیان بە تاریکیەوە دەنێن. لە ئێستادا بەم نوسینە لە زنجیرەیەکی فرە ئەڵقەدا چاوەروانم. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: ١٩ی دەسەمبەر ٢٠١٩
هیوا سەید سەلیم بریاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان کە ساڵی ١٩١٥ لە لایەن دەوڵەتی عوسمانی ئەنجامدراوە، لە لایەن کۆنگرسی ئەمەریکا بە هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران، بە فەرمی وەک جینۆساید ناسیندرا. ئەو بڕیارەی کۆنگرس سەرۆکی ئەمەریکا دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورە، بەوەی دەبێت دواجار سەرۆک هەڵویستی خۆی لەبەرامبەر ئەو یاسایە رابگەیەنێت، ئەویش بەوەی قەبوولی بکات یان رەتی بکەتەوە. دەستووری ئەمەریکا لە زنجیرەی حەوتی ماددەی یەکیدا، بە روونی رێوشوێنی دەرچوونی یاسایی لە کۆنگرس شیکردۆتەوە، ئەویش بەوەی دوای ئەوەی یاسا لە کۆنگرس دەردەچێت، دە رۆژ لەبەردەم سەرۆکی ئەمەریکا دایە، تا واژۆی لەسەر بکات یان رەتیبکاتەوە، لە نێو ئەو دە رۆژەدا رۆژی یەکشەمە کە پشووی فەرمیە هەژمار ناکرێت، واتا دوای ئەوەی لە رۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ ئەنجوومەنی پیران جینۆسایدی ئەرمەنەکانی بە فەرمی ناسی، دەبێت سەرۆک ترەمپ لە ماوەی دە رۆژدا ، هەڵویستی خۆی لەسەر بریارەی کۆنگرس دەرببڕێت. بەپێ دەستوری ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٧٨٩ دەرچووە، وە جەندین جار هەموارکراوەتەوە، سەرۆکی ئەمەریکا بۆی هەیە ڤیتۆی هەر یاسایەک بکات کە لە لایەن کۆنگرس دەرچووبێت، جگە لە بریاری هەمواری ماددە دەستووریەکان، لە میژووی ئەمەریکا سەرۆک ٢٥٧٢ جار ڤیتۆی بڕیارەکانی کۆنگرسی کردووە، یەکەمین سەرۆک کە ساڵی ١٧٩٢ پەنای بردۆتە بەر ڤیتۆ جۆرج واشنتۆن بووە ، دوا سەرۆکیش ترەمپ ڤیتۆی بڕیارێکی کۆنگرسی کرد، سەبارەت بە راگرتنی پشتیوانی سەربازی بۆ سعودیە لە شەڕی یەمەن، بەڵام ڤیتۆکەی لە لایەن کۆنگرس بەتاڵکرایەوە. ئەرکی ترەمپ لە بەرامبەر رەتکردنەوەی بریاری بە جینۆسید ناساندنی کۆمڵکوژی ئەرمەنەکان ئاسان نابیت ئەویش لەبەر ئەم هۆکارانە: - بڕیارەکە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەنگی زۆری لەگەڵ بووە، بە شێوەیەک کە لە کۆی ٤٣٥ ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە، ٤٠٥ دەنگ لە بەرژەوەندی ناساندنی تاوانەکە وەک جینۆساید دەنگیان داوە، لە نێو ئەو ئەندامانەی کە دەنگیان بۆ بڕیارەکە داوە ٢٢٦ ئەندامی دیموکراتەکان و ١٧٨ ئەندامی کۆماری ١ ئەندامیش بێ لایەنی ناو ئەنجوومەن بووە، ١٣ کەس لە دژی ئەو بریارە دەنگیان داوە کە دابەش بوونە بەسەر ٦ دیموکرات و ٧ کۆماری. - بە هەمان شێوەی ئەنجوومەنی نوینەران، ١٠٠ ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پیران کە دەمێکە بە پرسی لێپێچینەوە لە سەرۆک ترەمپ سەرقاڵە، بەڵام ئەو بابەتە نەبۆتە هۆکاری ترازانی ئەنجوومەنی پیران، بگرە ئەوانیش وەک ئەنجوومەنی نوێنەران لە ١٢/١٢/٢٠١٩ بە تێکڕای دەنگی کۆمەڵکووژی ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید ناساند. ئاماری دەنگدانەکانی ئەو دواییەی ناو ئەنجوومەنەکانی کۆنگرس، تایبەت بە دژایەتی سیاسەتەکانی تورکیا ئەوەمان پێدەلێت کە تورکیا وڵاتێکی خاوەن دۆست و پشتیوانی کەمە، لۆبی تورکی تا دێت لە ئاستی ئەمەریکا پاشەکشە دەکات، بۆیە ئەرکی ترەمپ لە بەهانا هاتنی تورکیا و دۆستەکەی ئەردۆغان ئاسان نیە، خۆ ئەگەر ترەمپ ڤیتۆی بڕیارەکەی کرد و رێزی لە دەنگی زۆرینە رەهاکەی ناو کۆنگرس نەگرت، وە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی لەگەڵ ئەردۆغان کردە پێوەری بژاردەی ڤیتۆ، ئەوسا دەبێت کۆنگرس بە دەنگی یەک لەسەر سێی ئەندامان ڤیتۆکەی سەرۆک بەتاڵ بکاتەوە، ئەمەشیان پیشبینی کراوە چونکە لەلایەک تەرمپ نایەوێت دەستبەرداری ئەردۆغان بێت و لە بەرامبەریشدا کۆنگرس نابێت پشت بکاتە بڕیارێکی وەها گرنگ.
عومەر عەلی محەمەد هەفتەی ڕابردو داود ئۆغلۆ لە هەمان ئەو ئوتێلەی کە پارتی دادو گەشە پێدانی تیادا ڕاگەیەنرا بوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیادا ، پارتە نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی پارتی (ئایندە) ، داود ئۆغلۆ کەسایەتییەکی سیاسی تورکیایە و پاش سێ مانگ لە دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی دادو گەشەپێدان ئەم پارتە سیاسیە نوێیەی ڕاگەیاند . پاش ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱٦ ئۆردوغان هەموو ڕۆڵ و چالاکییەکی داود ئۆغلۆی سنوردار کرد هەردو پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی لێ سەندەوە. جارێکی تر خۆی گەرایەوە بۆ سەرکردایەتی پارتەکەی و لە لایەکی تریش بە گۆڕینی سیستەمی سیاسی بۆ سەرۆکایەتی توانی لوتکەی دەسەڵات لە دەوڵەتیشدا بە دەستەوە بگرێت و حکومەتەکەشی کردە سێبەری خۆی و بە ئەو کەسانەی سپارد کە لە ژێر قەڵەمڕەوی خۆیدان و هیچ ڕەخنەو گازندەیەکیان نیە لە بەرامبەر سیاسەتەکانیدا . بەڵام داود ئۆغلۆو وەک سیاسیەکی چالاک و زیندوو بە بەردەوامی ڕەخنەی گرتووە لە سیاسەتەکانی ئۆردوغان لە ناوخۆو دەرەوەدا . بە تایبەتیش لە ئاست گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی هەڵوێستی توندی نواند و بە پاشەکشەی ناو برد لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی پارتی دادو گەشەپێدان . هەروەها لەسەر فشار بۆ ڕۆژنامەنوسان و ئەکادیمی و ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام ڕەخنەی هەبووە بە سنوردارکردنی ئازادی و دیموکراسی ناوی بردووە ، لە ساڵی پاریشدا بەیانێکی ۱٦ پەڕەی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئۆردوغان گرتووە لە بەرتەسککردنەوەی ئازادی و دیموکراسی و خراپی گوزەران و قەیرانە ئابوریەکەشی خستە ئەستۆی ئەو . دواجاریش لە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ ڕەخنەی توندی گرت و بە کارێکی هەڵەی ناوبرد . داود ئۆغلۆو بەم هەڵوێستانەی نەوەستاو ڕۆژی هەینی ڕابردو بە ئامادەبونی ۱٥٤ دامەزرێنەر پارتی ئایندەی ڕاگەیاند. . ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری ئیسلامیەکانی کوردستان بکەین ، سەرەڕای ئەو هەمو قەیرانەی کە بە دەستیەوە دەناڵێنن و ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکان دەنگەکانیان کەم دەکات . ئەم پارتانە ئامادەی هیچ چاکسازییەکی بنەڕەتی نین و بۆ ئەو کۆنگرانەش کە بە نیازن لەم ساڵ و سەرەتای ساڵی تازە بیگرن خاوەن هیچ پرۆژەیەک نین بۆ نوێبونەوەو چاکسازی و گۆڕانکاری و هێنانە پێشەوەی گەنجان و نوسەران و ئەکادیمی و شارەزایانی بواری سیاسەت . بەڵکو لە هەرسێ پارتەکەدا نوخبەیەک دەستی گرتووە بەسەر ناوەندی بڕیارو بە هیچ جۆرێک ئامادەی بەجێهێشتن و چۆڵکردنی کورسیەکانیان نین . ناوخۆی ئێستای پارتە ئیسلامیەکان زۆر ناهەموار و قەیراناوییە، چونکە گروپی بڕیار بەدەست هاوشێوەی پارتەکەی ئۆردوغان ڕێگە نادەن هیچ کەسێکی لێهاتوو بەتوانا ڕۆڵی هەبێت و بە هەموو جۆرێک لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو پارتانە بەجێبهێڵێت و وەک ئۆردوغان لە دوای ئەوە دەیان تۆمەتی بۆ دروست دەکەن و بە خیانەتکارو خۆشەویستی بۆ پارەو کورسی و دەسەڵات تاوانباری دەکەن . لە ئێستادا هەرسێ پارتە ئیسلامیەکە هاوشێوەی یەکن. سەرۆک گروپێکی لە دەورەو دژی هەرکەسێک دەوەستنەوە کە ڕەخنە بگرن و پرسیار لەسەر شێوازی کارو پڕۆگرام و ئەقڵیەتی ئەو گروپانە دروست بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش کۆنگرەکان بە جۆرێک ڕێکدەخەن کە دەرچونەوەی سەرۆک و گروپەکەی مسۆگەر بکەن ، بەمەش بۆ ناو کۆنگرەش هەموو شتێک دەکەن کە نەهێڵن ڕکابەرەکانیان دەنگ بهێنن ، جا ئەوە لە ئاستی سەرۆکی یەکەمدا بێت یان ئەندامانی سەرکردایەتی ، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئاستی لاوازی ئەو ئەندامانەیە کە بەشداری کۆنگرە دەکەن، چونکە ئەوان هەست بەوە ناکەن کە گروپی ناوەندی بڕیار چ گەمەیەکی سیاسی دەکەن و چۆن سۆز و هەستی ئاینی بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خۆیان وا نمایش دەکەن کە مانەوەی ئەوان خزمەتە بە ئیسلام و ئەگەر ئەوان ئەو پێگانە چۆڵ بکەن ئەوا کەسانی ئیمان لاواز جێگەیان دەگرنەوەو بڕۆژەکە بەرەو هەرەس و هەڵدێر دەڕوات. . ئەو سیاسەتەی ئەو گروپە لە ناو پارتە ئیسلامیەکاندا پیادەی دەکەن گیانی نوێبونەوەو گەشەکردن و چاکسازی کوشتووەو بەم هۆیەشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ کەسانی ئەکادیمی و نوسەرو ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندن کارەکان ئەو پارتانە بەجێدەهێڵن و یان دەچنە ناو پارت و بزوتنەوە سیاسیەکانی تر یان کونجی قەناعەت دەگرێت و لە ماڵەوە دادەنیشێت. قەیرانی هەوادارو لایەنگرو ئەندامانی ئەو پارتە ئیسلامیانە لە نزمی ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتن بۆ کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی و گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی ئێستای دونیایە . ئەم ئەندامانە تەنانەت ئاگاداری گۆڕان و گەشە و بەرەوپێشچونی فیکری ئیسلامی و کاری سیاسی زۆرلە ئیسلامیە مۆدێرنەکان نین کەچۆن بەردەوام چاکسازی دەکەن و فۆرمی ئیسلامی سیاسی بەجێدەهێڵن و دەبنە بزوتنەوەی نیشتیمانی دیموکراسی خواز ، کە بۆ کوردستانیش ئەمە تەنها ڕێگەچارەیە و مانەوەیان لەو قاڵبە تەقلیدیەی ئێستا بەرەو پەراوێزبونی زیاترو کەم بونەوەی ڕۆڵی سیاسیان دەبات لە ناو کۆمەڵگەی کوردید. لە ئێستادا ئەوان پێویستیان بە داود ئۆغڵۆیەکە تەنها ئەویش لەم دۆخە رزگاریان دەکات..
ساڵح ژاژڵەیی بەشی چوارەم لە م بەشەدا ئەمەوێت رونی بكەمەوە كە لە ئەنجامی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا كێ سودمەند و كێش زەرەرمەندبوو. بە كورتی: 1- كاك نەوشیروان سودمەندی یەكەم بوو لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا. دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ریفۆرم و سەرنەكەوتنی. كاك نەوشیروان توشی شكستێكی سیاسی و رێكخراوەیی وا گەورە بوو كە هەرگیز لە ژیانیدا چاوەڕوانی ئەوەی نەئەكرد، هەر ئەوەش بوو بە هۆكاری ئەوەی كە لە ناو یەكێتی بێتە دەرەوە. چونكە بڕوای وابو مانەوەی لەناو یەكێتیدا، دواڕۆژی سیاسی هێندەی تر تاریك دەكات. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان ویسگەیەك بوو سەروەری رابوردوی بە زیادیشەوە بۆ گێڕایەوە و زۆر بە گەورەیی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان دەركەوتەوە. كاك نەوشیروان بوو بە ژمارەیەكی گەورەتر لە بواری سیاسیدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەكەو وڵاتانی دەرەوە. ئەوەش سەركەوتنێكی سیاسی گەورەبوو بۆ داهاتوی خۆی. 2- كاك نەوشیروان لە دامەزراندنی كۆمپانیای وشەوە رەچاوی بەرژەوەندی مناڵەكانی كردبوو. حسابێكی زۆر باشی بۆ زامنكردنی داهاتویان كردبوو لە رێگای ئەوەی كە كۆمپانیای وشە ببێتە موڵك و مالی ئەوان. كۆمپانیای وشە هەموو بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێتەوە. هەموشمان ئەزانین دوای وەفاتی خۆی هەر بەو شێوەیە دەرچوو كە خۆی بەرنامەو پلانی بۆ دانابوو. 3- بەشێكی كەمی گۆڕانخوازانیش بە هۆی گۆڕانەوە بون بە ئەندام پەرلەمان یان پۆستی حكومییان وەرگرت ، ئەوانەش تازە دەستیان بە كاری سیاسی كردبوو. خاوەنی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی نەبون. زۆرینەی ئەوانەشی كە بون بە ئەندام پەرلەمان هەر دوای تەواوبونی خولەكەیان لە بزوتنەوەكە دوور كەوتنەوە. ئەوانەشی كە مابون. لە هەڵپەی وەرگرتنی پۆستدابون بۆ جارێكی تر. ئەگەر پۆستیان دەست نەكەوتایە. ئەكەوتنە رەخنەو گلەیی كردن و كشانەوەو وازهێنان. 4- زۆرینەی هەرە زۆری گۆڕانخوازان بەتایبەتیش ئەوانەی زۆر چالاك و دیاربون روبەڕوی ئەشكەنجەو لێدان و سوكایەتیی پێكردن و دوورخستەوە لە كارەكانیان یان دەركردن و نانبڕاوكردن و موچە بڕینیش بوون، لە بری دەسكەوت. 5- ئەوانەشی تەنها دەنگدەری گۆڕان بون و دیارنەبون. توشی بێئومێدییەكی گەورە بون و نە بڕوایان بە سەركردەكان و نە بڕوایان بە ئەحزابی سیاسی ماوەو گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی هەرچی بەرپرسی حیزبەكانن بەردەوام دەیانەوێت دەور و بەری خۆیان بخەڵەتێنن و بۆ خزمەتی خۆیان و كەسوكاریان و دەوروبەریان بەكاریان بهێنن. ئەمەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە بۆ سەر ئایندەی سیاسی هەرێمی كوردستان و هێواش هێواش خۆشەویستی بۆ نیشتمانیش نامێنێت و كەس لە خەمی كەسدا نابێت. دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا. روداوێكی سەرنج راكێش بوو. چاوەڕوانی ئەوەی لێ ئەكرا گۆڕانكاری گەورەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت. بەڵام پێچەوانەكەی راست دەرچوو. گۆڕانكاری زۆر خراپ و نەرێنی بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەندەی تر جەماوەری بێ هێواو بێ ئومێدكرد. دەرئەنجامە خراپەكانی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان: 1- لەكاتی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ژماریەكی زۆر لە سەركردەو كادرو پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرینی ناو یەكێتی بەشداری دروستكردنی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و رۆڵی سەرەكییان بینی لە هێزو قورسایی بزوتنەوەكەدا. لە بەرامبەردا یەكێتی لاواز بوو بەرامبەر بە نەیارەكەی كە پارتییە. دواجار ئەو لاوازبونەی یەكێتی بە زیانی هەموو دانیشتوانی زونی سەوز شكایەوە بە ئەندام و لایەنگری هەموو حیزبەكانەوە. چونكە لە روی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خرا. 2- ئەوەی زۆر گرنگە كە ئاماژەی بۆ بكەین و هەڵوەستەی لەسەر بكەین ئەوەیە كە بزوتنەوەی گۆڕان رۆحی ئۆپۆزسیون بون و بەرەنگاربونەوە و باوەڕ بە خۆبونی لە هەرێمی كوردستان توشی شكست و بێ ئومێدییەكی بێ وێنەكرد و چەندین ساڵی تری ئەوێت تا دۆخەكە وەكو پێش دروستبونی بزوتنەوەكەی لێ دێتەوە و خەڵكی هۆشیان بەبەردا دێتەوە. ئەو جۆش و خرۆش و فیداكاری و لە خۆ بوردنەی جەماوەر هەیانبوو لە پێناوی گۆڕانكاریدا بە جارێك مرد. ئەگەر سەیر بكەین پێش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دروست ببێت. میدیای ئازاد روڵ و كاریگەری خۆی هەبوو. راپۆرت و نوسینی رۆشنبیران لەسەر دەسەڵات كاریكەری گەورەی هەبوو. بەو هۆیەوە گوێیان بۆ ئەگیراو حسابیان بۆ ئەكرا. بەڵام كە بزوتنەوەی گۆڕان سەری هەڵدا ئەوەندە كاریگەری هەبوو، ئەمانەی هەموو داپۆشی ، ئەوە بو رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە كە خوێنەریان زۆر بوو هەر داخران. هەر كە بزوتنەوەی گۆڕان توشی شكست و لاوازبون بوو ئیتر كاریگەری لەسەر روداوە سیاسیەكان نەما. كەواتە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕوی سیاسیەوە نەك گۆڕانكاری ئەرێنی دروست كرد، بەڵكو بەجارێك پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانی تێكداو توشی پاشەكشەیەكی گەورەی كردو جەماوەری بە بێ ئومیدی بەجێهێشت. بە بۆچونی خۆم پاشەكشەو شكستی بزوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا نەك هیچی كەمتر نییە لە ئاشبەتاڵەكەی ساڵی 1975 بەڵكو خراپتریشە. ئەگەر سەرنج بدەین شكستی ساڵی 1975 شكستێكی سیاسی و سەربازی و بلانی نێودەوڵەتی بوو زیاتر لەوەی كە شكستی بیرو ئومێدبڕانبێت. هاوڵاتیان بڕوایان بە خەبات و تێكۆشان مابوو. بڕوایان بەسەركردەكانیان مابوو. هەرئەوەش بو بە هۆكاری دەستپێكردنەوەی شۆڕش دوای ساڵێك لە نەمانی. ئەوەبوو شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە رابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بە خەبات و تێكۆشان كردەوە و ئەم بارودۆخەو ئەم دەسكەوتانەی ئێستا بەرهەمی ئەو هەڵسانەوەیە. بەڵام شكست و پاشەكشە و لاوازبونی بزوتنەوەی گۆڕان روحی بەرەنگاربونەوەو خۆڕاگری مراند. متمانەی لەناوبرد. هیواو ئومێدی لاواز كرد. تەسلیمی ئیرادەی ئەو لایەنانە بوو كە لە سەرەتادا ئەم بزوتنەوەیە لە پێناوی لاوازكردنی ئەواندا دروستبوو. ئەم بزوتنەوەیە كارێكی وای كرد هیچ كەس باوەڕی بە هیچ سەركردەیەك نەمێنێت و هەموان بە خۆپەرست و بەرژەوەندپەرست بزانن. لە هەموی كارەساتبارتر ئەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان رۆلیكی كاریگەری هەبوو بۆ ناو زڕاندنی تەربیەتی حیزبی. بەهۆی ئەمەشەوە تەربیەتی كۆمەڵایەتی عورفی ناو كۆمەڵگاشی لەناوبرد. ئەوەی رێزو ئیحتیرام هەیە لە ناو ئەم حیزبەدا نەما. بزوتنەوەی گۆڕان حیزبایەتی هەر سوك كرد و كارێكی وای كرد. جەماوەر بێزی لە حیزبایەتی دێتەوەو رقیان لێی ئەبێتەوە. زۆربەداخەوە كوڕەكانی كاك نەوشیروان تەنانەت ڕێزیان لەمامی خۆشیان نەگرت. لەكاتێكدا ئەمان لە دایك نەبون لە شاخ هاوەڵو هاوڕێی باوكیان بووەو، دامەزرێنەری بێتەلەكانی یەكێتی بوە. دوای وەفاتی باوكیان هەر مەرحەباشی ناكەن و كوڕەكەشیان لە گردەكە دوورخستەوە. ئەمە كارێكی تەواو نامۆیە بە عورف و عادەتی كۆمەڵگەی كوردەواری. ئەمە داهێنانی كاك نەوشیروان بوو بەناوی نەوەی نوێ. كۆمەڵێك خەڵكی كردە دەمڕاستی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانیش هیچ حسابێكیان بۆ كەسانی تر نەئەكرد هەر خەمی خۆیان بوو. كار گەیشتبوە ئەوەی پاسەوانەكانی مەكۆ قسەی نەشیاویان لەسەر ئەم و ئەكرد و كەسیش نەبوو لێیان بپرسێتەوە. بەناوی ئەوەی ئێمە هەمومان وەكو یەكین. واتە داهێنانێكی وای هێنایە ئاراوە كە كەس متمانەی بەوەی دی نەمێنێ و لە ئەنجامدا بەسەرخۆشیاندا شكایەوە. ئەوەتا دوای نیوسەدە لە خەبات و تێكۆشان لە گەرمیان بە كاك عومەری سەید عەلی ئەڵێن. تۆ قسە مەكە تۆمان ناوێت. ئەمە ناو ئەنێی چی؟ لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ئەزمەی نەبونی سەركردە لە ئارادایە. هەموان چاوەڕوانی فریادرەسێكن كەس نازانێت كەی ئەو فریادرەسە لە دایك ئەبێت.
زەبەنگ بەهادین خۆپیشاندانهكان له پارێزگاكانی باشووری عێراق بهردهوامی ههیه , لهگهڵ ئهوهی سهرۆك وهزیران دهستی له كار كێشاوهتهوه بهڵام تا ئێستا دۆخهكه هێور نهبۆتهوه له بری ئهوه رۆژ له دوای رۆژ داواكاری خۆپیشاندهران زیاد دهكات و ژمارهی كوژراو بریندار لهسهر گۆرهپانی عێراقی له نێو خۆپیشاندهران زیاد دهكات , له سهرهتادا خۆپیشاندهران كۆمهڵێ داواكاری سادهیان ههبوو بهڵام ئێستا ئاراستهی داواكاری خۆپیشاندهران گۆراوه و بهرهو گۆرینی سیستمی سیاسی عێراق ههنگاو دهنێ رۆژ له دوای رۆژ ئاستی داواكاری یهكانیان بهرزتر دهكهنهوه . سهرتای دروست بوونی خۆپیشاندانهكان نهێنی یهك له پشت ئهم خۆپیشاندانانهوه پهیدا بوو ئهویش ئهو بوو ئایا كێ له پشت خۆپیشاندانهكانهوهیه ؟ خۆپیشاندهران ههموو جۆره تیكهَڵبوونێكی سیا سی و ئهمنی و مهزههبی یان رهت كردهوه كه ببهسترێتهوه به خۆپیشادانهكانهوه وه نهیانهێشت به هیچ شێوهیك لایهنه سیاسی یهكان تێكهڵی خۆپیشاندهران ببن , ئهمهش وای كرد كه هیچ كارزیما و كهسایهتی یهكی سیاسی نهتوانێت ئاراستهی خۆپیشاندانهكان بگرێته دهست و بۆ بهرژهوهندی یهكانی خۆی بیقۆزێتهوه , ئێستا عادل عبدالمهدی به شێوهیهكی یاسایی دهستی له كار كێشاوهتهوه بهڵام هێچ رێكارێكی دهستوری نی یه كه رێگه له عادل عبدالمهدی بگرێت له شوێنهكهی خۆی بمێنێتهوه , به پێ ی یاسا له كاتی نهمانی سهرۆك وهزیران یان نهخۆش كهوتنی یان وونبوونی ئهو كات دهستهلاتهكانی دهگوازرێتهوه بۆ سهرۆكی ووڵات ئهمهش له بابهتی ئێستای عبدالمهدی بهرجهسته نی یه بۆیه تا دۆزینهوهی چارهیهك ئهو له شوێنی خۆی دهمێنێتهوه ئهگهر وهك حكومهتی كار به رێكهریش بێت گرنگههر ئهو سهرۆك وهزیرانه . ئێستا ئهركی دانانی سهرۆك وهزیرانی نوێ لای پهرلهمان و سهرۆكی ووڵاته , ئایا دهتوانن كهسێك دابنێن زامنی هێور كردنهوهی شهقامی عێراقی بێت و جێگهی رهزامهندی خۆپیشاندهران بێت ؟ به دڵنیایی نهخێر . ئهوهی له گۆرهپانهكه دهبینرێ بهرهنگار بوونهوهی دهسهڵاتی حیزبه سیاسی یهكانی عێراقه له بهرامبهر خۆپیشاندهران بهڵام ئهوهی له پشت پهردهیه ئهم نمایشه گهورهوهیه دهستشكێنهوهی نێوان دهستی ئهمریكا و دهستی ئێرانه . دهركهوتنی سیستانی لهگهڵ كۆمهڵێك سهربازی عهسكهری نامهیهكه بۆ پشتگیری كردنی سیستانی له دهسهڵاتی سیاسی ئێستای عێراق به واتا سیستانی لهگهڵ مانهوهی ئهم دهسهڵاتهیه كه ئهمه خواستی سهرهكی ئێرانه ,راسته سیستانی پشتگیری داواكانی خۆپیشاندهرانه بهڵام له كرۆكی سیاسهتیا له راستی دا بهو جۆره نی یه , سیستانی وهك مهرجهعیهتێكی سهربهخۆ نیشان دهدرێت له عێراقدا بهڵام راستی ئهوهیه سیستانی ههمیشه دوا كارتی ئێرانه له عێراقدا كه به كاری دێنێت , سیستانی رابهرێكی ئێرانی كه مهرجهعیهتی عێراق دهكات , به دڵنیایی له كۆتا ههنگا و دا پارێزهری بهرژهوهندی ئێرانی یهكانه , سیستانی لهمپهرێكی سهخته له بهردهم ئهمریكی یهكان كه دهتوانێت ههموو ریسی ئهمریكی یهكان بكاتهوه به خوری , بهڵام ئایا ئهمریكا بێدهنگ دهبێ . ئهمریكا عێراقی بۆ ئهوه داگیر نهكرد كه وهك كێكێكی ئامادهكراو بیداته دهست ئێران بۆیه رێكاری سیاسی ئهمریكا له عێراق له ئێستا به دوا دهگۆرێ , له ئێستا به دوا ئهمریكا دهست دهكات به رێكخستنهوهی داشهكانی و پلانی نوێ بۆ داهاتوی خۆی له عێراقدا . ئهمریكا و ئێران ئێستا گرهو لهسهر خۆپیشاندهران دهكهن , ئێرانی یهكان دهیانهوێت خۆپیشاندهران بخهنه ناو داواكاری و تێوه گلانی سیاسی یهوه , ئهمریكی یهكانیش به ههموو شێوهیهك ناهێڵن خۆپیشاندهران بكهونه ئهو داوهوه , ئهمهش وا دهكات كه له ماوهی داهاتوو ئاراستهی خۆپیشاندهران بهرهو پێك ههڵپژان و به یهكدادان دا دهبات و ئالۆزی زیاتر له نێوان دهسهلات و شهقام دا دروست دهبێت . خۆپیشاندهران واز له داواكاری یهكانیان ناهێنن وه پاشه كشه ناكهن وه دهسهڵاتی عێراقیش هیچ چاریهكی پێ نی یه ئهوهی ئێرانی یهكان داوای دهكهن له دهسهلاتی سیاسی عێراق نایهته دی چونكه ئهم گهمهیهی ئێستا دهست شكانهوهی ئهمریكی یهكانه لهگهل ئێران وه عێراقی یهكان تهنها داشی دامهی گهمهیهكی ترسناكن كه داهاتوهكهی قوربانی زۆری لێ دهكهوێتهوه , داهاتوو ئهوهمان نیشان دهدات كه عێراق خۆێنێكی دی دهبینێتهوه تا ئارامی بدۆزێتهوه بۆ جارێكی تر, ئهمریكی یهكان بروایان بهوهیه كه دهبێتهوهعێراق وێران بكرێتهوه بۆ ئهوهی سهر له نوێ رێك بخرێتهوه دهنا نههێشتنی دهستی ئێرانی له ناو عێراق دا بهمشێوهیهی ئێستای خهونێكه ههرگیز به دی نایهت ئهوهی له كۆتایشدا دهبێته قوربانی خهڵكی عێراقه به سهرجهم توێژهكانی یهوه .
كامیل عومەر* ماوەیەكە، چەند هەوڵێكی جیاجیا بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن (میدیا) لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئەویش بە ئامانجی " سنوردانان بۆ ئەو پاشاگەردانیەی لە میدیای كوردیدا دەبینرێت"، بەڵام نازانرێت ئەنجامەكەی چی دەبێو بەكوێ دەگات، لەبەرئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنوسان بەتایبەت (ئەهلیو ئازادەكان) نەیاری خۆیان بۆ ئەم هەوڵانە دەربڕیووە. - ئەنجومەنی باڵای میدیا چیە؟ ئەنجومەنی باڵای میدیا، بریتیە لەو دەستە سەربەخۆو خۆبەخشەی كە هەوڵی چاككردنو بەرەوپێشبردنی ئەدای كاری رۆژنامەوانیو هۆكارەكانی پەیوەندیكردنو راگەیاندن دەدات لەرێی بەدواداچوونی ئەو سكاڵایانەی پەیوەستن بە پێرەوكردنی بنەماكانی ئێتیكی رۆژنامەوانی. بەواتایەكی دی مەبەست لەم ئەنجومەنە، هاوكاریكردنو بەرەوپێشبردنی شێوازی پێرەوكردنی كاری رۆژنامەوانیە بەئامانجی پاراستنی بنەماكانی ئێتیكیو پیشەو ئازادیی رۆژنامەوانانو دامەزراوە رۆژنامەوانیەكان. - ئەنجومەنی باڵای میدیا، بۆچی؟ لەبنەڕەتدا، بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنی باڵای راگەیاندنانە، كاردانەوەی دەسەڵات بووە بەرامبەر بە زاڵبوونی ئازادی رەها لەپیشەی رۆژنامەوانیدا، ئەمەش لەپێناو سنورداركردنی ئازادییەكانی رۆژنامەوانانو ئەو پێشێلكارییانەی ئەنجامیانداوە. هەر بۆیە روبەڕووی رەخنەی توندی بەشێك لە میدیاكارانو شارەزیان بوونەوەو پێیانوابوو: دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنانە پێویست نینو دەبنە لەمپەرو مەترسیو دواجار دەسەڵاتی سیاسی لەڕێگەیانەوە سانسۆر دەخەنە سەر رۆژنامەنوسانو سزای ئەو دەزگاو میدیاكارانە دەدەن كە بە پێچەوانەی سیاسەتەكانی دەسەڵاتەوە كاردەكەن. هاوكات بەشێكی دیكە لە پسپۆڕانو توێژەرانی میدیا بەرگرییان لە دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنانە كردو پێیانوابوو: ئەو جۆرە ئەنجومەنانە هیچ مەترسیەكیان بۆ سەر كاری رۆژنامەوانی نیە،چونكە تەنها رۆڵی راوێژكاری دەبینینو رێوشوێنی شیاویش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی رۆژنامەوانو دامەزراوەكانیان، سەرپێچی بنەماكانی ئێتیكی پیشەیی نەكەنو بەرژەوەندی گشتی بپارێزن. لەم نێوانەدا، رایەكی دی هەیە، پێیوایە: ئەگەر سیستمی وڵات دیموكراسی بوو، ئەوا ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە، كاركردن دەبێت بۆ پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانیو روبەرووبونەوەی ئەوانەی كە ئامانجیان كۆتوبەندكردنی ئەو ئازادییەیە، بەڵام ئەگەر ئەو سیستمانە نا دیموكراسی بوون، ئەوا ئامانج لێیان، چەسپاندنی خواستی دەسەڵاتداران دەبێت لەكۆتوبەندكردنی ئازادی رۆژنامەوانیدا. - ئەنجومەنی باڵای میدیا، لەكوێ؟ ئەگەرچی سەرەتاكانی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنانە لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی دەستیپێكردووە، بەڵام دواتر لە ئەمەریكاو بەریتانیا بەشێوەیەكی رێكخراوتر دامەزرێنران. لە وڵاتانی جیهانی سێهەمیش، دوای نیوەی دووەمی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنەكانی رۆژنامەوانی دامەزرێنرانو وڵاتانی هندستانو میسرو گاناو ئەندۆنیسیاو تونس پێشەنگ بوون. - هەرێمو ئەنجومەنی باڵای میدیا: چەند ساڵێك لەمەوبەر لەشاری هەولێر هەوڵێك درا بۆ پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی لە دژی بەرزبووەوە، شكستی هێناو سەری نەگرت. ماوەی چەند مانگێیشكە، جارێكی تر ئەم باسە سەریهەڵداوەتەوەو ئێستا بە كردەیی دوو هەوڵی جیا هەیە كە یەكێكیان چەند ئەكادیمیەكنو پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە، ئەوی تریشیان سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانەو بەهەمان شێوە پرۆژەیەكیان ئامادەكردووەو كۆبونەوەیەكی دوو رۆژەییان لە هەولێر بەناوی (دیداری نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان) بۆ رێكخستووە. سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم، كە ئەوەندەی هەڵمسەنگاندووەو تێبینیم كردووە، ئەو پرۆژەیەی ئەكادیمیەكان ئامادەیان كردووە، بە بەراورد بەو پرۆژەیەی سەندیكا زۆر باشترەو لەگەڵ پێوەرە پەسەندكراوەكاندا وێكدێتەوە، بەڵام كە هاتە سەر قبوڵككردن، بیگومان پرۆژەكەی سەندیكا وەردەگیرێت، لەبەرئەوەی ئەو سەندیكایە لەلای حكومەت شەرعیەتی یاسایی هەیە. لەكاتێكدا پرۆژەكەی سەندیكا كۆپیكراوی یاسای ئەنجومەنی باڵای میدیای وڵاتە عەرەبیەكانەو بەئاستێك بێكەڵكە كە بواری گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی تێدا نیە. - بۆچی دەڵێن( نا) بۆ ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم؟ گەر گریمانەی ئەوە بكەین، پرۆژەكەی سەندیكای رۆژنامەنوسان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم دوای گفتوگۆو تاوتوێكردن، دەبێتە پرۆژەیەكی نموونەیی، ئایا هەرێم پێویستی بەم پرۆژەیە؟ بێگومان، نەخێر، لەبەرئەوەی: 1- لەبەرئەوەی هێشتا ناتوانرێت بوترێت: سیستمی سیاسیو حكومڕانیی لە هەرێم، سیستمێكی دیموكراسیە، ئەوكاتە ئامانج لە پێكهێنانی ئەنجومەنە، چەسپاندنی خواستی دەسەڵاتداران دەبێت بۆ سانسۆركردنو كۆتوبەندكردنی ئەو پەراوێزەی ئازادیی رۆژنامەوانی كە لە هەرێم بوونی هەیە. 2- بەپێی ئەو ئەزموونەی كە لە هەرێم هەیە، پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنو كۆمسیۆنو سەندیكایانە كە دەبێ (سەربەخۆ) بن، نەك سەربەخۆ نابن، بەڵكو دەكرێنە پشك پشكێنەی حزبیو لە ئامانجی راستەقینەیان خاڵی دەكرێنەوە. بێگومان ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم لەم دابەشكارییە دەرناچێتو پرۆژە پێشنیارەكەش ئەم ئاماژانەی بەڕوونی تێدایە. 3- زۆربەی ئەوانەی بەدوای پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنەوەن، ئەوەندی مەبەستی تایبەتیان هەیە لەوەی بكرێنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە باڵایەو بە پلەی بەرێوەبەری گشتی دابمەزرێنو ئیمتیازات وەربگرن (هاوشێوەی ئەنجومەنەكانی دیكە)، ئەوەندە بەدوای باشكردنی دۆخی رۆژنامەنوسیەوە نین. - دوا قسە: گەر پاساوی ئەو كەسو لایەنانە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم ئەوە بێت كە دۆخی میدیایی لە پشێویو پاشاگەردانیدایە، ئەوا گەر خۆیان نەدان نەكەن، باش دەزانن كە ئەوەی ئەو دۆخەی دروستكردووە، ئەو حزبو كەسە سیاسی و دەسەڵاتدارانەن كە بە پارەو قوتی ئەو خەڵكە، لەپشت دامەزراندنو بەڕێوەبردنو سپۆنسەركردنی، سەدان كەناڵو دامەزراوەی میدیایی سێبەرو هەزاران پەیجو ئەوكانتی بێخاوەنەوەنو رۆژانە هەواڵی ساختەو درۆی هەڵبەستراو ژەهر بڵاودەكەنەوەو پێشیلكاری دەكەنو پەلامار دەدەنو شەڕی بەرژەوەندییە تایبەتیو حزبیەكانیانی پێدەكەن، كە گومانم نیە، ئەم ئەنجومەنە ناتوانێت لێیان بپرسێتەوەو سزایان بدات. هەر لەبەرئەوە، دەبێ بڵێین: نا بۆ ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم. *مامۆستای ئێتیكو یاسای راگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی
شوان ئەحمەد - ١ - ساڵانی دوای ڕوخانی دیواری بەرلین و لەبەر یەکهەڵوەشانی بلۆکی سۆسیالستی و یەکیەتی سۆڤیەتی جاران و پاشان هاتنە ئارای (ئەوەی پێیان دەوت سستمی نوێی جیهانی)، وەک ئەوە وابوو کۆتایی سەردەمی حوکمڕانە ستەمکارو دیکتاتۆرە خوێن ڕێژەکان و دەسپێکی دەسەڵاتدارە دزو تاڵانچی ومافیاییەکان بێت. باشترین دوو نمونەیەک لەم ڕووەوە، هەرێمی کوردستانە لەدوای ڕاپەرین و عێراقە لەدوای پرۆسەی ئازادی. - ٢ – ساتەوەختی ڕمانی دیواری بەرلین و لەبەریەکهەڵوەشانی یەکیەتی سۆڤیەت، هاوشان بوو بەهەڵکشانی ستەمکاری و زوڵم و زۆری بێسنوری بەعس. لەئەوجی دڕندایەتی ئەو ڕژێمەدا، کەنعان مەکیە لەترسی گیانی خۆی بەناوی خواستراوی (سەمیر خەلیل) ەوە، (کۆماری ترس)ی بڵاوکردەوە. مەکیە لەگەڵ فواد عەجمی دا لەو پێڕە بوون کەلەگەڵ ژێرەو ژورکردنی دەسەڵاتی بەعسدا بوون، وەک ئەوەی پێیان وابوو بێت، بەوە شەوی دەیجوری سی و پێنچ ساڵەی عێراقییەکان کۆتایی دێت وڕۆژی ئازادی و سەرفرازی دەست پێدەکات. بێئاگا لەوەی کەئەوە کۆتای (کۆماری ترس) و سەرەتای (کۆماری گەندەڵی) دەبێت، لەعێراقی هیواو ئاشتی. - ٣ - ئێمەش لەسەرەتاکانی ڕاپەڕیندا، لەو خۆشخەیاڵیەدا بووین و وامان دەزانی بەڕۆیشتنی بەعس و دامو دەزگا سەرکوتکەرەکانی، دەرگاکانی بەهەشتمان بەڕوودا دەکرێتەوەو بەختەوەری ڕوومان تێدەکات، کەچی نەمانزانی لەدیکتاتۆر و ڕژێمێکی خوێن ڕێژ قوتارمان دەبێت و دەکەوینە بندەستی دزو تاڵانچی چاو برسی و مافیاکانی نەوت و دەرمان و هیرۆین. - ٤ - بەعس کوردستانی وێرانکردبوو کەچی کەلەکۆڕەو گەڕاینەوە لەبری ئاوەدانکردنەوە، بەرەی کوردستانی کەوتنە هەڕاجکردنی نیشتمان و ئەوەی لەکارخانەو کانزای بەنرخ و شۆفڵ و ئۆتۆمۆبیل و هەرچی شتێ (دینارێ ، تمەنێ ، لیرەیەکی) بکردایە، ئاودیو دەکرا. لەعێراقی دوای سەدامیش هێزە شیعەکان کەجڵەوی حوکمڕانیان گرتە دەست، دەستیان دایە تاڵان و بڕۆیی و گەندەڵییەکی بێ حەدو حیساب کەوڵاتی بەم ئان و ساتە تاریک و نوتەکەی ئێستا گەیاند. - ٥ - پێدەچێت لەم جوگرافیاو ناچەیەدا خەڵک و خوا مەحکوم بن بەوەی ، یان لەساو پەنای دیکتاتۆرێکی خوێن ڕێژدا ژیان بەڕێ بکەن، یاخود لەبندەستی کۆمەڵێک دز و تاڵانچیدا، بگوزەرێنن. چ قەدەرێکی بەدە.
كەمال چۆمانی کاتێک وێنەیەکی جوان پێشکەشدەکەی لە حوکمڕانی، دەوڵەتداری، دیمۆکراسی، سیاسەت، پێکەوەژیان، عەدالەت و مافی ئینسان، هیچ پێویستیت بە شەکانەوەی ئاڵا نییە چونکە ئەمانە خۆیان دەبنە ئاڵا و وێردی سەر زمانی خەڵک. ئەمانە لەسەر روخساری هەر نیشتیمانییەک دەشەکێنەوە و ناسنامەی وڵات دەبن. بەڵام کاتێک هیچ لەمانەت نین، ناشتوانی وەڵامدەرەوەی دروستکردنی دۆخێکی وا بی، هەڵبەتە ناتوانی ئاڵا بەبەرزی رابگری و دەبێ هەوڵی گەوجاندن بدەیت. بۆئەوەی ئاڵامان شەکاوە بێ، پێویستمان بە ئیشە ئیش نەک خۆنماییشکردن. پێویستمان بە مەعریفەیە لە زانکۆکان نەک حیزبایەتی. پێویستمان بە عەدالەتی کۆمەڵایەتییە تا نیشتیمانییان هەستنەکەن "٢٣ ساڵە لەژێر ئاڵای کوردستان ئازار دەچێژن". ئێمە ئازاترین نەتەوەین لە کروزانەوە و خۆنیشاندان بەزەلیلی و چەوساوەیی. کارامەترین نەتەوەین لە شاردنەوەی کەموکوڕییەکانمان بە گوتاری قەبەقەبە و پفدراو. چالاکترین نەتەوەین کە بە مۆب دەجوڵێین بۆ کاری سادە. ئێمە کاری گەورەمان لەدەستنایێ هەربۆیە بە کاری بچوک تێنویەتیی گەورەیی شکۆمان دەشکێنین. ئەو کۆمەڵگە روکەشە و ئەو گەنجە سادە-بیر و ئەو زانکۆیە پڕ جەهلانە و ئەو سەرکردە بێ ستراتیژ و ئەو رۆشنبیر و میدیایە بێ مەعریفانەمان کە تا ئێستا نەیانتوانیوە شکۆی ئینسانی کورد دروستبکەنەوە، نەیانتوانیوە تا ئێستا ناسنامەی کوردیی دروستبکەنەوە، نەیانتوانیوە تا ئێستا زمانی کوردیی دو هەنگاو پێشبخەن، نەیانتوانیوە هەنگاوێک دەوڵەتداریی کوردیی پێشبخەن و پڕۆژەی نیشمانیی کوردستانیی وێنەبکەن، هەڵبەتە زۆر لەسەر پێ دەبن بۆ "رۆژی ئاڵا" کە تا ئێستاش پێیانوایە تیشکەکانی رۆژەکەی ناو ئاڵا دەبێ بیست و یەک بن چونکە "٢١ی ئادار" سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی کوردییە! بەر لە هەر شتێک، پێویستە ئەوە یەکلایی بکەینەوە ئەم ئاڵایە ئاڵای کوردستانی باشور/کوردستانی عێڕاق/باشوری کوردستانە نەک ئاڵای چوار پارچەی کوردستان. ئێمە ناکرێ ئاڵای ئەو پارچەیەی کوردستان بسەپێنین بەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دا، پارچەکانی دیش هەقی خۆیانە ئاڵای خۆیان هەبێ لایکەم ئێستا پڕۆژەی کوردستانی گەورە لای هیچ هێزێکی سیاسیی و رۆشنبیریی کوردیی نییە. هەوڵدان بۆئەوەی ئەو ئاڵایە بکرێتە ئاڵای هەمو کورد جگە لە ئاژێندایەکی پاوانخوازیی هەندێ سەرکردە و هێزی هەرێمی کوردستان، هیچی تر نییە. بۆ من رۆژی ئاڵا، واتا رۆژی دوبارە تێڕامان لەو ئاڵایە؛ دەبێ چی بکەم بۆ ئەو ئاڵایە بەبەرزی بشەکێتەوە و تا بەبەرزی بمێنێتەوە، بەرزییەک بەقەد باڵای دیمۆکراسییەکی راستەقینە، عەدالەتێکی دروست، حوکمڕانییەکی ژیاندۆست، سیستەمێکی سیاسیی کە تێیدا مافی ئینسان و ئازادیی رادەربڕین رێزلێگیراون. - ئەو پۆستە ٢٠١٤ لێرە پۆستکراوە، ببەخشن بۆ ئەوانەی پێشتر بینیویانە و سەریانم پێوە ئێشاند.
حلمی رهسول رهزا دوای ئهوهی رێبوار كهریم وهلی بۆ ماوهیهكی زۆر له پێگهو سایت و پهیجهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نوسینی لێ قهدهغه كرا، جارێكی تر دهركهوتهوهو دهستپێكی ئهم دهركهوتنهوهیهشی به پهلاماردانی بۆ سهر دكتۆر بهرههم و یهكێتی دهستی پێكردهوه. پێدهچێ ئهمه سهرهتای ههڵمهتێكی نوێ بێت وهك بهرتیلێك بۆ وهرگرتنهوهو قبولكردنهوهی لهسهر كاره كۆنهكه، چونکە ئێستا پەلاماردنی ئەو بەخشیشی هەیە! له نوێترین نوسینیندا ناوبراو بهناونیشانی (یهكێتی لهسهردهمی لاهوردا) و له پهرهگرافێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه مهعلوم نیه دكتۆر بهرههم وهك جێگری دووهمی سكرتێری گشتی بهشداری كۆنگره دهكات و ناونیشانی ئهم پهرهگرافهی نوسینكهی به پیاوه لاوازهكهی كۆنگره ناوهزهند كردوه، من نازانم لاوازی لای نوسەر چ مانایەکی هەیە! خۆگەر لاوازی دكتۆر بهرههم لهوهدا بێت نهوتی نهدزیوهو دهستی بهسهر داهاتی كوردستاندا نهگرتوه، یان پیلانگێڕی نهكردوهو دهستی دهرهكی پهلكێش نهكردوه بۆ ناو خاكی كوردستان، ئەوا راست ئەکات، یان ئهگهر لاوازیهكهی لەوەدا دەبینێتەوە کە عهشیرهت و هێزی چهكداری نییه، یان پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی لێناكات و لهوهتهی بۆته سهرۆك كۆمار پیلانگێڕی له دژ ئهنجام دهدات، ئەوا لەوەش راست ئەکات، رەنگە مەبەستی بێت بڵێت: لە ناو حزب لاوازە، بەڵام ئاخۆ پێوەری بەهێزی ناو حیزب دابراوە لەبەهێزی ناو کۆمەڵگەوجەماوەر؟. بەپێچەوانەوە ئهوانەی لەسەرەوە باس کران بەشێکن لە هێزی گەورەی هەر سەرکردەیەک له چاوی عهوامدا، نهك لاوازی. دنیای سیاسی ئێمە پریەتی لەسەرکردەی بەهێزی ناو حزبەکان، ئەوەی لای ئێمە کەمە لەجۆری دکتۆر بەرهەمە کەدەتوانێت بەبێ رەتڵی حیمایە بچێتە شوێنی گشتی و تێکەڵ بەخەڵک بێت و ئومێدی لەسەر هەڵچنرێت. پێگهی دكتۆر بهرههم له جوڵه سیاسیهكانی خۆی و ئهو قهدره نێودهوڵهتی و ههرێمایهتیهیه كه خودی خۆی دروستی كردوه، نهك بەرتیلی نەوت چاو ساخی بۆ دوژمن .. كاك رێبوار گەر نوسەرێکی حهق بێژه و تهنها وتنی راستیهكانی لامهبهسته، دهبێت له پێشهوه رهخنه له شوێنێكی گرنگترەوە دەست پێبکات و پرسیاری ئهوه بكات بۆچی تاكو ئێستا دۆسیهو دیكۆمێنتهكانی سهرۆكایهتی كۆنی ههرێم رادهستی سهرۆكایهتی نوێ نهكراوه، پرسیار لهوه بكات بۆچی چهندین مانگه سهركردهكانی ئهولا هیچ كۆبونهوهیهك ناكهن و ئهسڵهن ههندێكیان ههر ون بوون لهسهر گۆڕهپانهكه و دیار نین، چەند مانگە خێرە لەم هەموو روداوە کۆبونەوەی م.س ناکرێت! دهبا لێرهوه دهست پێبكات قسهی لهسهر بكات نهك بهدوای دهنگۆ بكهوێ و خۆی لەم فاكتانە بدزێتەوە وێلی دهنگۆی ئەوە بێت ئایا دکتۆر بەرهەم بەهۆی دۆخی عێراقەوە بەشداری کۆنگرە ئەبێت یان نا! ئەمە جێگەی گومانە كاكی نوسهر نایەوێت یان ناوێرێت لهسهر فاكتهكان قسه ناكات، کەچی له دوورهوه خهریكی گومان بردنه. خۆ ئهگهر ئهم ههلشاخاندنانه به دكتۆر بهرههمدا ببێته مایهی ئاشتكردنهوهو گهڕاندنهوهی نووسهر بۆ سهر ئیشه كۆنهكهی خۆی ئهوا حهقی گهردن ئازادی ههیه، بهلام پێدهچێ هیچ یهكێك لهم نوسینانه نهبێته مایهی شهفاعهت بۆی، چونکە جۆن بەئاماژەیە هێنرایەوە دور نییە بە ئاماژەیاکی تر دوربخرێتەوە.
كارمەران محەمەد روژی هەینی 15 /12/2019 لە پەیجی ئاوینە كوپی (وینە) پروژە یاسای ئاماژە پیكراوم بینی كە ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی كردوە بۆ پەرلەمانی كوردستان . زۆر خۆشحاڵم كە هەنگاویكی جدی لەو جۆرە نراوە بۆچاكسازی و دلنیاشم كە هەموو ریگادورەكانیش بە یەكەم هەنگاو دەست پیدەكات ،وەكو كەسیكی شارەزا لە بواری كارگیریدا بە پیویستم زانی ئەم سەرنجانەی خۆم بخەمە بەردەستی خەمخۆران و جیبەجیكارانی ئەم چاكسازیە. ئەوەی هەستم پیكرد لە یەكەمین خویندنەوەم بۆ پرۆژەكەدەست براوە بۆ هەموو شتەكان بەسەریەكەوەكە پیویسە چاكبكریت و بەتەواوەتی پەلەپەلی پیوە دیارە،كە ئەمە كاریكی دلخۆشكەرە بە واتای نیەتیك هەیە كە(بە پەلە) دەیەوی هەمووی ریك بخاتەوە و چاكسازی بكات .وهەر چەندە كە چەند سالە بەو ناریكی نا یەكسانیە رۆشتوە بەلام هەرچونیك هەیە ئەمرۆش چاك بكریت و ریك بخریت بەیاسا و رینمای بكریت باشترە لە سبەی. هەرچەندە ئەوەی بلاو كراوەتەوە ئیستالەبەردەستم دایە مسوەدە/ پروژە یاساكەیە و لەداهاتودا كە لە پرلمان و خویندنەوەو چاك كاری و جوانكاری بۆ دەكریت بەلام ناتوانم كە سەرنجەكانم نەخەمە روو و ئومیدەوارم كە بە نەزەری اعتبار وەربگیری. دەبوایە پرۆژەكە بەچەند بەشیك رەوانەكرایە بۆ پرلمان نەك بەو جورەی كراوە ، و دەبوایە لانی كەم ریزبەندی ئیداری بۆ بكرایە و ئەو كاتە دەتوانرا لە هەمان روژ و كاتدا هەمووی بە یەك پاكیج بنیررایەبۆ پرلمان. بەلام ئیستا ئەو كارەی كە ئەنجومەنی وەزیران دەبوایە بیكردایە كەوتوتە ئەستوی پرلمان كەدەبی بەشەكان جیا بكاتەوە و ریبەندی ئیداریان بۆبكات.ئەمەش گەرپرلمان سلاحیەتی ئەو دەستكاریەی هەبی لە رووی یاساییەوە. گەر بتەوی هەموو شتەكانیش لە دامو دەزگاگانی حكومەتی هەریم دا ریك بخەیت دەبی هەنگاو بە هەنگاو یەك بە دوای یەكدا شتەكان ریك بخەیت . و لیرەدا مەبەستم ئەوەنیە كە كات زور بخایەنی ،دەتوانری هەمووی لەماوەی چەند مانگیكی كەمدا جیبەجی بكەیت . وە بۆ ئەوەی جاریكی تر پرۆژەكە ریكبخریتەوە دەبی بەم جورە ریزبەندی بكریت : • ریك خستنی میلاك و چونیەتی دابەش كردنی فەرمانبەران لە دامودەزگانی هەریم بۆ نمونە گەر ئەفسەریكت هەبی چەند سەربازی لەبەردەست دایە و تایبەتمەندیەكانیان چیە .... یان كە بەریوەبەریكی گشتی دادەنیت دەبی چەند مسول قسم و مسول شعبەو ... پیویستە كە لەبەردەستی كاربكەن • عنوان وەزیفی و پلەی وەزیفی موچەی بنەرەتی بە یاسا و رینمایی ریك بخەیت و بە سەرگشت دام و دەزگاكانی هەریم دا جیبەجی بكریت ( لە پرۆژەكە بەشی حەوتەم خالی دوەم دا هاتوە) • لەو یاسایەی سەرەوەدا یان بە رینماییەك هەموو وردەكایەكانی علاوە و ترفیع و یەكەم موچە و یەكەم دامەزراندن و اجازات و هەمووی باسبكریت و مەرجی دامەزراندن و تعهدی دەستنوسی دامەزراندن و فحوساتی پزیشكی دامەزراندن ... هەمووی باسبكریت ( بۆ ئەمەش دەتوانری سود لە یاسا و رینماییەكانی حكومەتی فیدرال وەربگیریت ) • یاسای موچەی فەرمانبەران دابریژری كە لە سەروك هەریم تا خوارەوە بگریتەوە و تەفسیلی هەمووفلسیك باسبكریت كە هەر فەرمانبەرە چەند وەردەگریت جیاوازی یەكان بەتەواوەتی دەستنیشان بكریت (له موچەی بنەرەتی، بری علاوە بۆ هەر پلەو مەرحەلەیەك ،بری دەرمالەكان ( بروانامە، ختورە ، سكن ، میوانداری، و یاساو رینمای ایفاد و سەفەر دانریت .... ) وە بری لیبرینی خانەنشینی ( توقیفاتی تقاعدی )كە زور گرنگەباسبكریت توقیفات تقاعدی چەندەو لە چی دەبریت و موزەفەكە چەند دەدات و دەولەت چەندی بۆ دەدات. • دوای ئەنجامدانی ئەوانەی سەرەوە ،ئیستا كاتی ئەوەیە كە دەستەی خانەنشینی دروست بكەین و دەبی بە یاسا بیت ، یاساكە پیناسەی دەستەكە بكات و باسی ئامانج لە دامەزراندنی دەستەكە و هەیكەلەو بودجە و عائدیە و هەموو شتەكانی تریش روون بكریتەوە. و جۆری پەیوەندیە ئیداریەی و مالیەكەی ئەم دەستەیە لەگەل وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران و پرلمان و دامەزراوەكان چون دەبی تەنانەت لەگەل كومپانیاكانی سیكتەری تایبەت چونكە ئەوانیش كارمەندەكانیان دەبی بەشیك بن لەوكەسانەی كە تقاعدی بیانگریتەوە. • یاسای استسماری سندوقی تقاعد دەربكریت تاوەكو بتوانری ببیتە دەستەیەكی استسماری( وەكوئەوەی كە لە هەموو دونیا دا هەیە ) و خۆی ببات بەریوە و بتوانی موچەی گشت خانەنشینان بدات . • دواجار چاوخشاندنەوە ی تەواوەتی بكریت بە گشت موچەی خانەنشیندا لە هەریم و لەسەر بنەمای یاسایەكی توندوتول كە یەكسانی بۆ هەموان دەستەبەر بكات و كەس بەدەر لەو یاسایە موچەی خانەنەنشینی وەرنەگری . ئەمەی لای خوارەوە بەشیكن لە و خالانەی كە بە پیویستم زانی باسیان بكەم و سەرنجەكانم لە دوو خانەدا پولین دەكەم ، هەندیك لە سەرنجەكانم جوانكاری و زمانەوانین و بەشیكی تریان ئیداری و مالین . سەرنجە ئیداری و مالیەكان بەشی یەكەم / ئامانجەكانی یاساكە ماددەی 1: دووەم : دەستەی خانەنشینی باشتر وایە لەگەل ئەم چاكسازیە یاسای دەستەی خانە نشینی تشریع بكریت ئەگینا بەم جۆرە وەكو ئەوە وایە قسە لە سەر شتیك بكەیت كە نیە چونكە بە بی دارشتنی یاسای تایبەت بە دەستەی خانەنشینی ناتوانیت كاری خانە نشین ریك بخەیت واتە یەكەم هەنگاو دانانی دەستەكەیە. تەنانەت لە بەشی ٍسییەم ئاماژە بو سندوق تقاعد كراوە !!! كە تا ئیستا نیە و ئەوەش خوی كارەساتە چونكە بەو جۆرەی ئیستا هەموو بودجەی هەریم بەشی خانەنشینان ناكات بە تایبەت كە ژمارەیەكی خەیالی لە وەزیرو وەكیل وەزیر خانەنشینن بە بی ئەوەی خزمەتەكەیان مستەحەقی تقاعدی بیت .واتە دەبیت دەستەی خانەنشینی دروست بكریت ئەوەش بە یاسا دەبیت و دەبیت لە یاساكە هەموو ئەم شتانەو زور شتی تر باسبكریت كە لە پیشەوە باسمكردوە(پیناسەی دەستەكە بكریت ئایا خەدەمیە یان استسماریە ،هیكەلیەی دەستەكە چەند كەسن و پلەكانیان چیەو و كی سەروك دەبیت ،ئایا مرجع ی دەستەكە كی دەبیت (سەروكی ئەنجومەنی وەزیران یان برلمان یان سەروكی هەریم )،چەند فەرمانبەری دەبیت و پلەو ناونیشانیان چییە ،بودجەی دەستەكە لەكویوە دیت پەیوەندی دەستەی خانەنشین و حكومەت چون دەبیت و چون ( توقیفات تقاعدی ) كۆدەكاتەوە و حكومەت چەند پارە دەدات وفەرمانبەرەكە چەند دەدات (دەبی بە ریژەی سەدی لە موچەی بنەرەتی دیاری بكریت تا یەكسانی بەرجەستە ببی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەریم )لە حالەتەكانی مۆلەتی دریژ خایەندا ئەو برە پارەیە چون دەگوریت .... ئەو پارەیە چون هەلدەگیریت و چۆن استسمار دەكریت و سلاحیەتی استسمار بە كی یە و چەند ئەولەویەتیان دەدریتی بو استسمار لە پرۆژە حكومیەكاندا..... تا ئەم دەستەیە كامل نەبی ناتوانی یاسای خانەنشینی جیبەجی بكەیت (دەتوانری سود لە قانون هیئە تقاعد العراقیە وەرگیریت ) بەشی دووەم بواری خانەنشینی : ماددەی دوەم : لە خالە 1 دا هاتوە كە ریژەی 25% ..... لە خالی 2 دا هاتوە كە ریژەی 2.5% بۆ هەرسالیكی خزمەت ..... واتە : نمونەی یەكەم : گەر وكیل وەزیریك سەرجەم موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت و 20 بیست سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 4 ملیون ) واتە شەش ملیون وەردەگری !!! بەلام بە پیی خالی 3 دادەبەزی بۆ 70% دەبیت بە 5.6 ملیون نمونەی دووەم : گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت و 10 دە سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 2ملیون ) واتەچوار ملیون وەردەگری !!! نمونەی سییەم: گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت 4 چوار سال خزمەتی هەبیت واتە یەك خولی حكومەت ( 2 ملیون + 800 هەشت سەد هەزار ) واتەدوو ملیون و هەشت سەد هەزار دینار وەردەگری !!! هەرچەندە نمونەی دوەم و سییەم ی لای سەرەوە( بە پیی یاسای خانە نشینی حكومەتی فیدرال) نابیت موچەی خانەنشینی بدریتی من تەنها بۆ نمونە باسم كردوە چونكە بەپیی یاساكانی ئیستا لە هەریم پیادە دەكریت هەموو پلە تایبەتەكان موچەی خانە نشینی وەردەگرن !!! بە بروای من ئەو برە پارانە هەمووی نایەكسانی تیدایە كە لەگەل فەرمانەرانی ریزەكانی خوارەوەو گرفتەكە چارەسەر ناكات و هۆكەشی ئەوەیە كەاعتماد نەكراوەتە سەرموچەی بنەرەتی ( راتب الاسمی ) كە اساسی تقاعدیە و بە هیچ جوریك باسی بروانامە نەكراوە !!!! گەر بتەوی قانونیكی یەكسان و عادلانە دابنییت ،دەبی یەكەمین جار موچەی بنەرەتی دەستنیشان بكەیت بۆ هەموو پلەكان لە سەروك هەریم تا فەرمانبەری پلە نزمەكان و دەرمالەی ناونیشانە وەزیفیەكان و بروانامەكان دابنیت چونكە ئەوانە هەمووی اعتماد دەكەنە سەر مووچەی بنەرەتی... ئەوەش خۆی بابەتیكی دریژە... لیرەدا دەتوانین سود لە هاوكیشەكانی یاسای خانەنشینی عیراقی وەربگرین ئەمەش بەمەرجی كە هەموو كەس موچەكەی بە مووچەی بنەرەتی دەستنیشان بكریت و كەس لە گوترە موچە وەرنەگریت. سییەم : ( راژەكەیان بۆ هەژمار دەكریت ) روون نەكراوەتەوە چون هەژمار دەكریت بۆ نمونە پزیشكی دەبیتە ئەندام پرلمان دوای چوار سال دیتەوە نەخوشخانە بۆ وەزارەتی تەندروستی نارەوایە گەر چوار سالەكەی وەكو خوی بۆ هەژمار كری لانی كەم دەبی بە شەش سال یان هەشت سال بۆی هەژمار كری تاوەكو هانیان بدەین بگەرینەوە سەر كارە كونەكەیان بە مەرجی دەبیت توقیفات تقاعدی ئەو فرقە بدات بە كاملی ( 2سال * 12 مانگ * موچەی بنەرەتی ئەندام پرلمان * 25%) لەم كاتەشدا ئەو سالانەی خزمەت لە پرلمان بۆ مەبەستی علاوە و ترفیع و تقاعد حساب دەكریت . شەشەم: دەبی بنوسری ( بدون اپر رجعی ) حەوتەم : كە 3 سال دەخریتە سەر خزمەتەكەی دەبی ( توقیفات تقاعدی كامل) ئەو سالە زیاد كراوانە بدات 12 + 3 = 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 3 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) 13 + 2= 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 2سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) 14 + 1 = 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 1 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) ماددەی 3: پیویستە یاسا و تعلیمات بۆ حالەتی مردن و شەهید بوون دەربكریت ماددەی 4 : یەكەم : دیسانەوە وردەكاریەكانی یاسای دەستەی خانەنشینی پیویستە دووەم :ریكارە مالیەكان و ئالیەتی تحویل كردنی توقیفاتەكان تقاعدی بۆ دەستەكە چون دەبیت و ئەو دەستەیەش چون بودجەی سندوقەكە وەبەر دینن ( استسمار) ماددەی 6: بدون اپر رجعی بەشی سیەم ریكخستنەوەی ماف و امتیازات... بەگشتی دەبًًًی وەكو هەموو سستەمی دونیا دوو موچەی رابگیریت جگە لە خاوەن پیداویستی تایبەت كە بۆی هەیە جگە لە موچەی خاوەن پیداویستی موچەی وەزیفەكەشی وەربگریت و لە حالەتی خانەنشینی خاوەن پیداویستی دەبی بە یاسا چارەسەر بكری كە كام موچەیەی دەدریتی. بەشی چوارەم نەهیشتنی سودمەندبوون پینجەم : لەكاتی گەراندنەوەی فەرمانبەرانی خانەنشین بۆ وەزیفە ..... ئەمە بە دوو جور دەبی : یەكەم بە شیوەی گرًیبەست دەبی كەشفی موچەی خانەنشینی خوی بكات و لەسەرو ئەوەوە بە پیی رینمای موچەی زیادی بدریتی( بۆ نمونە لە حكومەتی فیدرال گەر بەریوەبەری گشتی بگەریتەوە بۆ وەزیفە بە گریبەستی سالانە ، مانگانە یەك ملیون دیناری دەدریتی و لەوەش باجی دەرامەتی لیدەبرن) دوەم : گەر بە میلاك بگەریتەوە دەبی موچەی خانەنشین یەكەی بوەستینی ومامەلەی دامەزرانەوەی بۆ بكریت ( اعادە التعین) ئەوەش بە یاساو رینمایی دەكریت ( چونكە دوای چەند سالیكی ترجاریكی تر كە دەچیتەوە بۆ خانەنشینی نابی امتیازاتەكانی احالە بۆ تقاعد كە كاتی خۆی وەریگرتوە جاریكی تر سودمەند بی لیی) بەشی حەوتەم دووەم : گرنگ ترین و اساسی ترین كار ئەمەیە كە دەبی پیش هەموو شتیك بكریت یەكخستنی عنوان وەزیفی و دەرەجەی وەزیفی و راتبی وەزیفی و هەر لیرەوە بە هەمان یاسا باس لە راتب اسمی و دەرمالەو و اجازات ( اعتیادی ، نەخوشی ، اجازە دراسی ... و اجازەی بی مووچەو ... و..و..و.... و جۆرەكانی بكریت بۆ هەموو پلەكان لە سەروكی هەریم تا خوارەوە سەرنجە زمانەوانی و جوانكاریەكان • ماددەی 1 : یەكەم /(سوودمەندبونی ناشایستەیی ) تعبیرەكە قورسە و زیاتر بەلای دزی و كاری نارەوا لیكدەدریتەوە باشتر وایە بنوسرًی ( بەشیك لە نایەكسانی ) دووەم /( بەدامەزراوەیكردن و یەكخستنی )واتە پیشتر دامەزراوە نەبوە ئەی چی بوە، باشتر وایە بنوسری ( ریكخستنەوەی و یەكخستنی ) چوارەم / (لەسەر بنەمای تەمەن و بروانامەوسالانی خزمەت ) ریزبەندیەكەی هەلەیە و دەبی بكریت بە ( سالانی خزمەت و بروانامە و تەمەن ) چونكە بۆ خانەنشین و هەموو كاریكی تر لە وەزیفەدا (و بە تایبەت بو خانەنشین)،سالانی خزمەت بە پلەی یەكەم دیت و دوای ئەو بروانامە، دواتر تەمەن لە كوتایدا هیوادارم توانیبیتم بەشیكی كەم لە كارەكەكتان بۆ ئاسان بكەم .
محەمەد عەلی پاش ھاتنی (ڤلادیمێر پۆتن) بۆ سەر كورسیی دەسەڵات لە ڕووسیا، توانی لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە پێگەی جاران بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێنێتەوە، ھاوكات لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئیدارەی سەرۆك (دۆناڵد ترەمپ) جۆرێك لە لێكتێگەیشتنی زیاتر و گشتگیر لە نێوان ئەم دوو زلھێزەدا سەبارەت بە داھاتووی جیھان ھاتووەتە ئاراوە. سەردانی (سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بۆ ئەمەریكا، دەكرێ وەك كۆتا ڕێككەوتن سەیر بكرێت بۆ چارەسەركردنی گشت پرسەكان لە نێوان ئەم ھێزە نێودەوڵەتییانەدا. پرسی فەنزوێللا و ئۆكرانیا، كێشەیەك بوو راستەوخۆ ئەم دوو زلھێزەی لە دوو كیشوەری جیاوازی جیھانەوە ڕووبەڕووی یەكتر كردەوە، ھاوكات سەردەمانێك ئەم دوو پرسە گشت جیھانی سەرقاڵ كردبوو، بەڵام ئێستا جۆرێك لە چارەسەری بۆ ھەردووكیان سەبارەت بە لێكتێگەیشتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە هاتووەتە كایەوە، بە تایبەتی لە نێوان ھەردوو سەرۆك (پۆتن) و سەرۆك (ترەمپ)، بۆیە دەكرێ ھاوتەریببوونی ھەڵوێستەكانیان تایبەت بەرژەوەندییە جیاوازەكانیان، بە سەرەتایەك بۆ دروستكردنی بۆچوونی ھاوبەش لەسەر گشت كێشە و قەیرانەكانی جیھان و بە تایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، ھەژمار بكرێت. لە رۆژئاوای كوردستان، ھیچ گومانی تێدا نییە ئەوەی دەگوزەرێ لەم بەشەی كوردستان بە ڕێككەوتنی نھێنیی نێوان (ڕووسیا و ئەمەریكا)ـیە. وردتر، دەكرێ بڵێین ئەم دوو زلھێزە لەسەر بنەمای نەوت بۆ ئەمەریكا بەرامبەر بە مانەوەی ڕژێم و جێگیربوونی ھەمیشەیی ڕووسیا لە سووریا مامەڵەیان كردووە، زیاتر لەوەش، دەشێ كۆتاییھێنان بە ڕۆڵی ئێران لە سووریا، لە خاڵە ھەرە سەرەكییەكانی پێكھاتنی نێوانیان بێت، ئەم ئاڵوگۆڕە خێرایەش كە لە ڕووی ژمارە و پێگەی ھێزەكان لە سووریا ڕووی دا، بوونی جۆرێك لە رێككەوتن دووپات دەكاتەوە، كێشەی سەرەكیی كوردی ئەم بەشەی كوردستانیش ئەوەیە، بەداخەوە لە پاراستنی ھاوسەنگیی نێوان ئەم دوو زلھێزەدا شكستیان ھێناوە. لە عێراق پێچەوانەكەی دەگوزەرێ، ڕووسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی ڕێژەیەكی دیاركراو لە بەرژەوەندیی ئابووری، كە خۆی دەبینێتەوە لە بەگەڕخستنی سەرمایەیەكی زۆر لە بواری وزەدا، یارمەتیدەر و ھاوكاری ئەمەریكا دەبێت بۆ گێڕانەوی باڵانسی ھێز و لاوازكردنی پێگەی ئێران لە عێراقدا، خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەریش سەلماندی پێگەی ئەم وڵاتە و ھێزە نزیكەكانی لە نێو شەقامی عێراقیدا، لە پاشەكشەدایە. ھاوكات مانەوەی كوردستانی باشووریش بەو بەھێزییە، بۆ تێگەیشتنی دروستی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھاوكێشە نوێیە نێودەوڵەتییە. بیرمان بێت، خۆپیشاندانەكانی لوبنانیش لەم كاتە و ساتەدا، لە بۆشایی نەھاتووە، بەڵكوو تەواو كاری ئەو پڕۆژە گشتگیرەیە كە لە نێوان ئەمەریكا و ڕووسیا كراوە بۆ داڕشتنەوەی باڵانسی ھێز لە ناوچەكەدا بە ھاوكاریی ئیسڕائیل، كە بێگومان دابەشكردنی كێكی شرینی ناوچەكەش لێرەوە كۆتایی نەھاتووە، ئەوەتا لە كۆتا سەردانی (ڤلادیمێر پۆتن)ـی سەرۆكی ڕووسیا بۆ سعوودیە، توانی گڕێبەستی دەیان ملیار دۆلاری لە بەرژەوەندیی وڵاتەكەی بەدەست بھێنێ، ئەگەر سەیری شێواز و ئەتەكێتی پێشوازیكردن لە سەرۆكی ڕووسیا بكەین لە سعوودیە، ڕوون دەبێتەوە كە ئێستا جیھان مامەڵە لەگەڵ دوو زلھێزی ھاوتا دەكات. سەرباری ئەوانەش، توركیا كەوتووەتە بەرداشی نێوان ئەم دوو زلھێزە، ئەمەریكا چاوپۆشی لە ھێرشەكانی توركیا كرد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، وەستانی ئەم ھێرشانەشی خستە ئەستۆی ڕووسیا، كۆتا لێدوانی (ئیبراھیم كالن) گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، كە وتی ڕووسیا و ئەمەریكا پابەند نەبوون بە ڕێككەوتنی نێوانمان، ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە، ئەوەتا زۆر بە سادەیی ھێزەكانی ڕووسیا شوێنی ھێزەكانی ئەمەریكا پڕدەكەنەوە لە سنوورەكانی توركیا، لە ئێستاشدا ھێزەكانی توركیا نە توانای بەرەوپێشچوونیان ھەیە و نە دەكرێ پاشەكشەش بكەن. ھەڵوێستی ھەردوو زلھێز بەرامبەر ئەورووپاش، جۆرێك لە یەكدەنگیی پێوە دیارە، ئەوەتا سەرھەڵدانەوەی دووبارەی خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا لەم كاتەدا، بێ ھۆكار نییە، ڕوونە لە دوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا، لە ئێستادا سەركردایەتیی ئەورووپا لە دەستی ئەم وڵاتەدایە، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ڕابردوودا فەڕەنسا ڕووسیای تاوانبار كرد كە پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی دەكات، ھاوكات گرژییەكانی نێوان ھەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و فەڕەنسا لە دواكۆنگرەی ناتۆ لە لەندەن، ناكۆكیی ئەم دوو وڵاتە ڕوون دەكاتەوە، دەرچوونی ئەورووپییەكانش لە سووریا بە بێ دەستكەوت، خاڵێكی ترە، ھاوكات لاوازیی ئەورووپا بەرامبەر توركیا، ھۆكارەكەی ئەوەیە، ئەم دوو زلھێزە پاڵپشتیی ئۆردۆغان دەكەن لەم بوارەدا، بۆیە بە هەموو بارێكدا، جیھان بەرەو دیفاكتۆی دووجەمسەری هەنگاو دەنێت.