عەلی کەریمی ئێران بەهەموو حیسێبێک تاریخی مەسرەفی تەواو بووە. چەند رۆژ پێش، ئەمریکا لە کردەوەیەکی زۆر لە ناکاو و بە زەبر، گەورە ژنرال و پیاوکوژی کۆماری ئیسلامی قاسم سولەیمانی، لە نیوەی شەودا پارچە پارچە کرد و لەتوکوتەکانیان بە سندوق ناردەوە بۆ ئیمامی ئۆمەت و فرمێسکەکانی ئیمام بە بەرچاوی هەموو جیهان بۆنی ئاگر و غەزەبی تۆڵەی لێوەدەهات. لە سناریۆیەکی شینی ئیمام حوسێنانەدا و ژێر پێ کەوتنی دەیان کەس لە خەڵکی ئێران و قوڕی هەموو ئێران بەسەر کردن لە نیوەی شەودا لەتوکوتەکانیان لە چاڵ نا. پێش چاڵ کردنی وەک فەرهەنگێکی عەشیرەتی تا تۆڵە نەکەینەوە ناینێژین، چەند موشەک رەوانەی عێراق و هەولێر کرا و هەواڵی ئاگری شەڕیکی گەورە بە گوێی گۆی زەویدا دادرا و زۆربەمان تا بەری بەیان چاوەڕێی یاری پلەی ستێشنەکەی ساڵی ٢٠٠٣ بووین کە بە نیوە شەو سەدامی پێ رووخا و لەناویان برد. بەری بەیان سەرۆکی ئەمریکا دڵنیای کردین بچین بنووین و سبەی قسەمان بۆ دەکا و رایگەیاند کەس نەمردووە و موشەکەکان شتێکی واش نەبوون. رێک وا دەرچوو، بۆ چەند کاتژمێریك نرخی نەوت و ئاڵتون چوونەسەریان بەخۆوە بینی و دواتر وەک خۆی لێهاتەوە. ئیمامی ئێران بەیانی زوو گووتی جارێ زلەیەکمان لە ئەمریکا سرەواند و دواتر تۆڵەی تریش دەکەینەوە. بەم کارەی دۆی شەو بە خەیاڵی خۆیان شەقامی ئێران جارێ ئارام کرایەوە و کەف وکوڵەکانیان دامرکاندۆتەوە. هەڕەشەی پیتاندن و دەسپێکردنەوەی سەلاحی ئەتۆمی هەڕەشەی هەرە گەورەی هەردوو لای ئێران و ئەمریکایە، ئێران دەڵی دەست پێدەکەمەوە وئەمریکاش دەڵی بیکەی لەناوت دەبەم. هەر ئێستا سەرنجام ئاغای ترامپ هاتوو قسەی کرد و هەرچی پیاوی عەسکەری و سیاسی و ئەمنی خۆی هەبوو لە پشت سەری وەستا بوون، بە وەی کە ئێران هەرگیز بە سلاحی ئەتۆمی ناگات بە بێ سەلام و علێک دەستی پێ‌کرد. ئەو بە دڵنیایی باسی بێ زیانی خۆیانی کرد لە هێرشی شەوی رابردوو، تەنیا هەڕەشەی لە ئێران کرد کە نابێ دەست بە دروست کردنی چەکی ئەتۆمی بکاتەوە. بیانووی چەکی ئەتۆمی بەرای من هەنگاوی داهاتووی ترامپ دەبێ بۆ کۆدەنگی هاوپەیمانان. ئەمریکا هەروەک لە ساڵانی ٨٠ زانیاری هەڵەی هەبوو لە سەر سۆڤیەت و لێی تۆقیبوو هەر ئێستاش لە نەبوونی زانیاری دروست لەبەر گەورەیی و پانتایی خاکی ئێران حەز ناکا بە تەنیایی رووبەڕووی ئێران ببێتەوە. لە هەنگاوی داهاتوو کاری ئەمریکا دەبێتە کۆدەنگی و هاوپەیمانێکی فراوان لە سەرتاسەری ناوچەکە وئوروپا و کانادا و ئوسترالیا بۆ بەگژداچوونەوەی بە کۆ، دژی ئێران. هەروەک باوە و دەیبینین زۆربەی جاران کاری راوێژکاران لە سیاسەت بە زۆر هۆکار راست دەرناچن و لایەنێک بە چەواشەدا دەبەن. هەر ئێستا بە هەموو لێکدانەوەیەک ئەگەر هەر هەمووی سناریۆ و موئامرە نەبووبێت، دەبوو ئەمریکا دژکردەوەیەکی توندی دژی ئێران کردبا، بۆ نەیکرد؟! ئەمریکا لە هەلێک دەگەڕێ کۆدەنگێکی جیهانیی تەواو دژی ئێران دروست بێت و بە کورتی ئاغای ترامپیان قەناعەت پێنەکراوە کە شەڕی ئێران بە تەنیا بەوان دەکرێ و ئێران ئەوە نییە کە خۆی لێ وێنا دەکا و ئەو شێرە نییە کە دونیای تۆقاندووە، ئەوان واتا ئێران زۆرتر فەقیر کوژ و تەنیا ئازان بۆ خەڵکی بێدەرەتان و بێدەسەڵاتی خۆیان و زۆرتر لەوەی کە شەڕ بکەن بە درێژایی مێژوو بە درۆ و فێڵ وناجوامێری، دوژمنی خۆیان شکست پێداوە و رێوی سفەتانە پەنایان بۆ حیلە و خەنجەر لە پشتدان بردووە. ئێران وەک عیراق و سەدام گەر شەڕی لە گەڵ بکرێ زۆر زوو چۆک دادەدا بەس تا ئێستا راوێژکارانی ئاغای ترامپ نەگەیشتوونە ئەوەی ئازایانە بریار بدەن و ئەو هەموو خاوە خاوە نەکەن لە بەگژداچوونەوەی گەورەترین دەسەڵاتی تروریستان لە سەرتاسەری جیهان. خۆ ئەگەر یارمەتی خەڵکی بێزار و ماندووی ئێرانیان دابا لە هاتنە سەرجادە و توڕەیان لە مانگی رابردوو دەکرا زۆر بە ئاسانتر بە دەستی کۆمەڵانی خەڵک خۆیان لە کۆڵ شەڕی مەلایان کردباوە، تەنانەت رازی نەبوون بۆ چەند رۆژێک هێلی ئینترنێتیان بۆ دابین بکەن تا وەکو لە پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا بەردەوام بن و دەنگیان بگاتە هەموو لایەک و وا بەئاسانی سەرکوت نەکرێن! هەڵبەت ئەوەش هەیە هەرچی دەگڕێتەوە سەر خودی ئەمریکا و بەتایبەت ترامپ، رەنگە زۆریش بە زەرەری نەبێ مانەوەی ئێران و پارە پەیدا کردن پێی!
مهاباد قەرەداغی - زوو بنوو ! لە جەنگی مۆدێرندا دوای نیوەشەو سەعات سفری دەستوەشاندنە. تۆ لەو کاتەدا لە خەوی قووڵدا بە و یەک زەڕەش مەترسە چونکە وەک تاک تۆ بە ئامانج نەگیراویت و ئیحتیمالی بەڕێکەوت بەرکەوتنیش یەک لە سەدملیۆنە. - زوو لە خەو هەستە، بەڵام یەکەم کار کە دەیکەیت گوێگرتن نەبێ لە هەواڵی جەنگ. ڕۆژی یەک جار گوێ لە هەواڵەکان بگرە تا ئاگادار بیت، بەڵام گوێ لە شیکاری سەربازی و سیاسی و ئەمنی هیچ چاودێرێک مەگرە چونکە ڕاست نین و زندۆقت دەبەن. - هێمن و ئارام کاری ڕۆژانەی خۆت بکە! ترس و شڵەژان وزەی خراپت بۆ کێش دەکات و لەوانەیە ئاراستەی ساروخەش بگۆڕێت بۆ لات! - وێنە و هەواڵی دژواری کوشت‌وبڕ بڵاومەکەرەوە و مەبە بە پەیامنێری تووندوتیژی و مەرگ، بە پێچەوانەوە لەو کاتانەدا گوڵ و گۆرانی و نوکتە و قسەی خۆش بڵاو بکەرەوە. - بازاڕ مەوروژێنە و گرانی دروست مەکە بە عەمبارکردنی زەخیرە، دڵنیابە لە برسا نامریت، بەڵام گەر وا بکەیت ئەگەری ئەوە هەیە لە ترسا بمریت. - سەعییەکەت بکە گەر قوتابیت، هیوای ئەوە مەخوازە بەهۆی چەند موشەکێکەوە دەرگاکانی خوێندنگەکان دابخرێن. - بڕوا بە وتی وتی مەکە و ماڵی خۆت بەجێمەدێڵە و ڕاکەیت، چ لە گۆڕێ نییە و نابێت، موشەکی نوکە زیرەکن و ڕێی ئامانجی خۆیان شارەزان. -بیر لە شتی باش بکەرەوە و بۆ کوردستان نزای باش بکە. بۆ نمونە بیکە بە خوو هەموو سەرسەعاتێ بڵێی خوایە کورد و کوردستان بپارێزە. ئایا دەزانی نزا وزەیەکی پۆزەتیفە و کاریگەری باشی ڕۆحی هەیە؟ وزەناسەکەن جەخت دەکەنەوە ئەگەر هەزار کەس پێکەوە بە هەمان هێزی باوەڕەوە نزا بکەن کێو بجوڵێت کێو دەجوڵێت! با ئێمەش بۆ کورد و کوردستان ئەو وزەیە بکەین بە پارێزەر و بەرگریکار، مادام فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان نییە. خوایە وەتەن ئاواکەی
نەبەز جەلال ئەوانەی عەقڵیان لە چاویاندایەو بەدەم ئەبێژن. ھیچ جیاوازییەکیان نییە، لەگەڵ: ئەوانەی عەقڵیان لەسکیاندایەو بەدەم ئەچێژن. گەمەی سیاسی دۆخەکە لە ئێستادا جگە لە چاوبەستکردن و کڵاو کردنەسەری زۆرینەی ناوچەکە ھیچی تر نییە، مەرام و ستراتیجی بەرژەوەندی زلهێزەکان لە ڕۆژەھەڵاتی ناوین زۆر زۆرتر دەخوازێ لەوەی بە پراکتیک و بەرکەوتن، ھەنگاوی سیاسی و سەربازی بەرچاوی بۆ دەنرێ. ئەوەی دەبینرێ دەرئەنجامی جۆر‌و توانستی ئەزموونی خەبات و ژیانی سیاسی خەڵکی ئەم ناوچەیەیە، بەدڵنیایش لەوە زیاتریشیان بۆ بەرھەم ناھێنرێ و ھەڵناسوڕێندرێت.! ئەمەشە گشت ڕێ و ڕێچکە سیاسییە لادەرەکان، لە دەروازەی ھەمەچەشنەوە دهێنێتەوە سەر تولە ڕێی خۆبەدەستەوەدان و بچوکردنەوە و ئیش‌کردن لەسەر کڵاونانەسەری یەکترە بۆ براوەی یەکەم لەدۆخەکەو، وەرگرتنی هێزی باڵادەستی بازنەیی و دوبارە پەیمان بەخشینەوە بە ژێر دەستەیی سیاسی دروستکراو، بەردەوامی خۆڵکردنە چاوو چاوبەستن و بێدەنگی قبوڵکردنی دۆخێکی سەپاوی مەحکوم بەئەرک و جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکان بۆ مانەوە .! گەر ڕاستگۆبین دەزانین، مێژووی حوکمی ناوچەکە هاوتەریب لەسەر بنەمای دەستاو دەستی دەسەڵاتی کارتۆنی و ژێر دەستی سیاسی‌دا دروستبووەو بە هەردوو ویستی ململانێی بڕوا و بوونی قۆناغیدا تێپەڕیوە. بەرکاری ئەم سیستمی بەڕێوەبردەنەی ئێستەشمان درێژکردنەوەی هەمان پرۆسەی بەهێزکردن و ساغکردنەوەو دروستکردنە بۆ لادان و تۆکمەبوون لە داهاتوو. بەردەوامی ئەم خوە سیاسییەشە وەک دیوی ناوەوەی پێکهێنان وادەکات و، بە پێویستی دەزانێ پاڵەوانە کارتۆنی و قێزەونەکان لە ناوچەکەدا نەبڕێن وهەمیشە بیانهێنەوە سەر شانۆی سیاسی و بیانکەنەوە بە ئومێدی جۆری خەڵکە کڵاو لەسەرنراوەکە.! گەرچی سیمای زۆرمان لەو شێوە جۆر و جیاوازانەی بەرەی سیاسی ناوچەکە، بە زەبری خوێن و ماندوبونی قوربانییان بەڕێکرد، لە هەردوو بەرەی دژ‌و و دۆست وەک دوژمنە سەرسەخت و نەیارەکانی کورد و سەرانی بەناو شۆڕشگێرە سیاسییە فرۆشراوەکانی پارێزەر بوون لە بەرگریکردنی ژێر بەژێر و دروستکردنی بەرژەوەندی زلهێزەکان و ڕوتاندنەوەو بچوکردنەوەی کورد و دۆزەکەی. لێرە سیاسەت ناوی ھونەری شاردنەوەو باس نەکردن و بێدەنگی هەڵبژاردن و بێدەنگکردنی ڕاستییەکانە ، نەک خزمەتکردن و ھۆشیارکردنەوەو پێگەیشتن و سەرخستنی گەل.! یەکێک دێ؛ بێ ھیچ بنەمایەک زانستی سەلمێندراو، بەکەرەستەی خۆماڵی و بۆماوە پەیمانی خۆشگوزەرانیمان پێدەداو و یەکێکی تریش بە ھەمان بەرماوەی پڕپۆڵە وەریوەکانی سیاسەت بێ ئومێدمان دەکا. لەڕاستیشدا ھەر دووکیان کار بۆ یەک ئامانجی دیاریکراو دەکەن، پەیماندانە بۆ نەکردن و ئەوەشی کە بێ ئومێدت دەکا هەر ئەوەی ئەو دەکا کە نەتوانراوە بکرێ. خەڵکیش بە هۆکاری تێچوونی خەوش و خۆڵەکەی ناو چاویان هیچ نابینین و حاڵی نابن. تا هزری سیاسیمان نەتوانێ، ئەم کلتوری موتوربەکردن و هێز دروستکردنە دەرەکی و ماڵییە پێچەوانە نەکاتەوەو تێنەپەڕێنێت، قەت ناگاینە ئەو کەنارەی کە دۆخی پێکەوەیی و سەنگی جەمسەرگیریی هێزی ناوچەکە وەک بوون بیخوێنێتەوە و بیکاتە هاوبەشی دیار‌و ڕاستەقینەی خۆی لە بەرژەوەندییە گشتییەکانداو، گوێ لە خواستەکانی بگیرێ وەک ماف و هاوسەنگی سەرانی ووڵاتانی زلهێز لە ناوچەکە. گەر نا بەردەوامی بەهەمان ڕیتمی کۆنی سیاسەتی وابەستەیی و ملکەچدان لێدەدرێتەوەو لە چاوەڕوانیدا دەچەقین، تا زلهێزەکانی دۆست، خۆیان دەکەونە بیری ڕەحمەتێکی دۆستانە بۆ دۆزینەوەی ناوێکی نوێ و نازناوێکی ترمان لێدەنێن لە فۆرمە ناولێنراوە کارتۆنی و دروستکراوەکەی دەبێتە نوێبوونەوەی ناوچەکە دوای دەستکاری هێزە براوەکان و ئێمەش بە خۆڵکردنە چاوەوە سەرقاڵدەکەن..
زەبەنگ بەهادین ئەمریکا دۆستی ھەمیشەی نی یە بەڵام بەرژەوەندی ھەمیشەی ھەیە ، ئەمە ئەو سیاسەتەیە کە ئەمریکا ھەمیشە پێ ی ناسراوە . ئێرانیش تا ئەو رۆژەی لە لایەن عەمامە بەسەرەکانەوە سەرکردایەتی بکرێت بە واتا دوژمنی ھەمیشەی ئەمریکایە و ئاشوبی بەرداوەمە بۆ ناوچەکە . لە دوای روخانی رژێمی شا ئەمریکا و ئێران دوو دووژمنی شەری ساردن لە ناوچەکە ھەمیشە ھەر لایەکیان ھەوڵی باڵا دەست بوونی ھەژموونی خۆی داوە لە خۆر ھەڵاتی ناوەراست ، راستە ئەمریکا سوودی بینیوە لە بوونی ئێران بە کێشانەوەی پارە لە ووڵاتانی کەنداو بە بیانوی پاراستنیان لە رژێمی ئێرانی بەڵام ھەنێک جار پریشکی زەرەریشیان ھەبووە بۆ ئەمریکی یەکان یەکان ، بۆ ئێرانی یەکان روخانی رژێمی سەدام بە بەرژەوەندی ئەوان شکایەوە بەشێکی شورشی بەھار عەرەبیش سوودی بۆ ئێرانی یەکان زۆرتر بوو وەک لە ئەمریکی یەکان ئەمەش ئەمریکای ناچار بە پێدا چوونەوە کرد بە پێگەو ھەژموونی خۆی لە خۆر ھەڵاتی ناوەراستدا ، لە دوای شەری داعش باڵا دەستی ئێران فراوانتر بوو تا رادەیەک کردنە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو نزیک بوونەوە دەچوو ،ئێران لە رێگەی قاسمی سلێمانی ھێدی ھێدی جومگەکانی دەسەڵاتی عێراقی دەگرتە دەست لە رێگەی ھاوپەیمانە شیعەکانی خۆیەوە ، لەو نێوەندەشدا کورد بە ھۆی کێشەی دارای و ناوخۆی زیاتر بەرەو بەرەی ئێرانی ھەنگاوی دەنا .کورد دەیزانی لە دوای شکستی ریفراندۆم تاکە رزگار کەری گەرانەوەیە بۆ ناو باوەشی بەغداد ئەمەش بە مانای باوەشکردن بە ماڵی ئێرانی‌دا ،ئەوەی بە دەست ئەمریکاوە مابوو سوونەکانی عێراق بەڵام ئەوان بە ھۆی شەری داعشەوە تووشی نشوستی زۆر بوون وە تەواو لاواز بوون لە عێراقی نوێ‌دا ، بۆیە داھاتوی ئەمریکا لە عێراقدا ترسێکی راستەقینەی لێ نیشتبوو تا لە کۆتادا بینیمان پەرلەمانی عێراقی بریاری دەرکردنی ئەمریکای دەرکرد لە عێراقدا. کورد و بەشێکی زۆری سوونەکان بەشداری ئەو بریارەی پەرلەمانیان نەکرد ئەم ھەنگاوەی کورد لە روی لۆژیکی ھەڵبژاردەیەکی دروست بوو ،بە مانا کورد بەرەی ھاوپەیمانی راستەقینەی بۆ کۆتا جار ھەڵبژارد و چووە بەرەی ئەمریکا ،ئێرانی یەکانیش بە ناردنی مووشەک بۆ سەربازگەی ئەمریکی یەکان لە ھەولێر پیرۆز بای ئەو ھەڵبژاردەیەیان لە کوردەکان کرد . کوردوستانی باشوور ھەڵبژاردەکەی دروست بوو لە بەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٩١ ئەوەی کوردی پاراستوە ئەمریکا بووە ئەوەی ھاوکاری کوردی کردوە لە شەری داعش ئەمریکا بووە تەنانەت لە دوای داگیر کردنەوەی کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبی ئەمریکا حەشدی راگرت دەنا ئەوان دەیانویست ھەرێمی کوردوستان ھەمووی داگیر بکەن بە واتا ئەمریکا پێویستی بە کوردە بە بەردەوامی ، وە کوردیش پێویستی بە ئەمریکایە بۆ مانەوەی خۆی ،ھەموومان باش دەزانینی پێگەو دەسەڵاتی ئەمریکا زۆر زۆری زیاترە لە پێگەو دەسەڵاتی ئێرانی لە جیھاندا لەبەر ئەوە لایەنگیری کورد بۆ ئەمریکا ئومیدی سەرکەوتنی بۆ کورد زۆرترە وەک لە لایەنگیری کورد بۆ ئێران ، ئەمریکی یەکان بە بەردەوام پێویستیان بە کودە لە رووی پیگەی کوردوستان شوێنی جوگرافی و پێکھاتەی کۆمەڵگای کوردی یەوە کە ئاشنان بە ئەمریکی یەکان ھەروەھا لە روی بەرژەوەندیشەوە ئەمریکی یەکان کوردوستانی باشوریان دەوێت ئێمەش دەبێ ئەوە بزانین لە سیاسەتدا ھەمیشە ئەوە ھەڵبژێرە کە دەیەوێیت و پێویستی پێتە نەک ئەوەی تۆ ئەتەوێت پێویست پێ یەتی ، ئەمریکا ئەمرۆ زیاتر پێویستی بە کوردە بۆیە دەبێ کورد بە ئەندازەی پێویستی یەکانی ئەمریکا داخوازی یە نەتەوەیەکەی خۆی بەرز بکاتەوە و داواکاری یە رەواکانت کە بە مافی خۆی دەزانێت بە پێ ی کات و شوێنی گونجاو وا بەست بە ویستەکانی ئەمریکا بێنێتە دی .ئەم ھەلەی بۆ کورد رێککەوتوە دووبارەی مێژووە کاتێک بەریتانی یەکان داوایان لە شێخ محمود کرد دەست بخاتە دەستی یانەوە بەڵام شێخ رازی نەبوو ئەوە بوو دەستی خستە دەستی عوسمانی یەکان ئەمەش بە زەرەرێک بە سەر کوردا شکایەو کە تا ئێستاش کورد باجەکەی ئەداتەوە بۆیە دوو بارە کردنەوەی ھەمان ھەڵە بە دڵنیای ھەمان ئەنجامی خراپی دەبێت ، لەم سۆنگەیەوە روون دەبێتەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردوستان ئەمجارە ھەڵبژاردەیەکی سەرکەوتوویان کردوە بە بریار دان بۆ چوونە بەرەی ئەمریکی .
فەرحان جەوهەر کوشتنی قاسم سوله‌یمانی و مەهدی موهەندیس، یەك لەو پێشهاتە مەترسیدارانەبوو کە دوو رۆژ بەر لە کوشتنیان، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پێشبینی کرد و حکومەتی عێراقی لە دۆخێکی وەها ترسناک ئاگادار کردەوە، کە نابێ بەهیچ شێوەیه‌ك هێرش بکەنە سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا، ئەگەرنا باجەکەی قورس دەبێت. ئێستاش ئێمە لە سەردەمی دوای قاسم سوله‌یمانی دەژین، کە هیچ لە و کاتانە ناچی کە سوله‌یمانی حاکمی کردەنی عێراق بوو، پێویستی بە جۆرێکی جیاوازتر لە سیاسەتکردن هەیە لە عێراق، دۆخەکە سەبارەت بە ئێران وەك خۆیەتی، سوله‌یمانی نا قائانی، زۆر لە دۆخەکە ناگۆڕێ، بەڵام بۆ عێراق دۆخەکە وانییە، ئایا لە دوای ئەم رووداوانە دەسەڵاتدارانی عێراق دۆخەکە هێوردەکەنەوە، یان ئاڵۆزتری دەکەن؟ ئاماژەکان دیارن دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ، چونکە ناتوانن رێ لەو میلیشیانە بگرن بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، لەوەش زیاتر هەوڵدەدەن لە رێگای پەرلەمانەوە، بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بدەن و رێكکەوتنی ستراتیجی و ئەمنیش هەڵبوەشێننەوە، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی بەغدا چیتر لە دۆخێک‌دا نین بتوانن بە ناوی گەلەوە بڕیار بدەن، چونکە دوای خۆپیشاندانەکان، دەرکەوت شیعەکانیشیان لەگەڵ نین، نەک هەر کورد و سووننە، بۆیە دەکەونە بەردەم دوو بژاردە، یەك لە یەکیان تاڵترە، بەڵام بەپێی ئەو پێدراوانەی لەبەر دەستن، ئەوان لەسەر سیاسەتی ئێستایان بەردەوام دەبن، چونکە دوای ئەو هەموو خوێنڕشتنە، ناتوانن لە گەڵ شەقام ئاشتببنەوە، بۆیە زیاتر هەوڵی ئاڵۆزکردنی دۆخەکە دەدەن، بە ئاراستەی سیاسەتی ئێران، ئەو میلیشیایانە راستەوخۆ فەرمان لە تاران وەردەگرن، تارانیش لەو رۆژانەی داهاتوو هەوڵی تۆڵەکردنەوە دەدات، هەرنەبێ بۆ رای گشتی دەبێ هەنگاوێك بنێت، بە لێدانی راستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا بێت، یان لێدان لە بەرژەوەندی و هاوپەیمانەکانی، هەرچەندە ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستێ و بەرەنگاریان دەبێتەوە، لە کاتی کوشتنی هەر ئەمریکییەك، چونکە ترامپ و پومپێیۆ ئەمساڵ هەر دووکیان لە بەردەم هەڵبژاردندان، هەر زیان گەیاندنێک بە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی، کاریگەریی دەبێت لە سەر هەڵبژاردنەوەیان، بۆیە زۆر بە توندی وەڵامی ئێران و ملیشیاکانیان دەدەنەوە. کوشتنی قاسم سوله‌یمانییش کۆتایی بە شەڕی وەکالەت هێنا و هەر پەرەسەندنێکی دیكه رووبدات، شەڕەکە دەبێتە راستەخۆ، بۆیە هەقە کورد و سووننە حکوومەتی عێراق ئاگادار بکەنەوە، ئەگەر راست بێت ئەوان بەشدار بن لە حکوومەت، نابێ لایەنێك بە تەنها سیاسەتی عێراق دیار بکات و بەپێی بەرژەوەندی یەک دوو حزبی مەزەبی بجوڵێنەوە، بەڵام دیارە لەوە دەرچووە، ئەوان گوێ لە کورد و سووننە بگرن، پێیانوایە مافی کورد و سووننە لەو عێراقە تەنها مووچەیە، نەك بەشداربوون لە بڕیاری سیاسی، پێم سەیرە تاکو ئێستا وەزیرێکی کورد و سووننە لە حکوومەتی عێراق نەبووە پێیان بڵێت: ئەرێ باشە ئێوە بۆ ئەو وڵاتە وەها دەسووتێنن بۆ بەرژەوەندی خەڵکی دیكه؟ بۆ سیاسەتێکی بێلایەن بەڕێوە نابەن؟ ئایا ئەم وەزیرانەی ئێمە تەنها بۆ مووچە لەوێن و هیچی دیكه نا؟ هیچ میدیایەکی ناوخۆ و و بیانی رۆژێك لە رۆژان ناڕەزایی وەزیرێکی کورد و سووننەی بڵاونەکردۆته‌وه لە سەر بابەتێك بڵێن: ئەمەش تێڕوانینی ئێمەیە وەك کورد، یان هەرێمی کوردستان، دڵنیام هه‌ڵوێستێكی به‌م چه‌شنه‌یان نەبووە، ئەگەرنا رۆژێك هەرگوێمان لێ دەبوو. لە بارەی سووننە، ئەوە دەزانین وەزیرەکانیان بوونەتە سووننەی شیعە، بەڵام خۆ ناشێت بڵێین: ئەوانەی کوردیش وەیان لێهاتووە. رۆژانی داهاتوو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ، هەرچەندە ئەمەریکا هەوڵی هێوربوونەوە دەدات، بەڵام ئێران بە پێچەوانەوە، هەوڵی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا دوای کوشتنی سوله‌یمانی و موهەندیس، ئیتر لەوە تێدەگەن، ئەمریکا گاڵتەیان لەگەڵ ناکات و عێراقیش وا ئاسان جێناهێڵێ و بەتووندی بەرەنگاریان دەبێتەوە، سەردەمی دوای کوشتنی قاسم سوله‌یمانییش جیاوازتر دەبێ.
ساڵح ژاژڵه‌یی به‌شی نۆیه‌م "سه‌ره‌تای نزیک بونه‌وه له پارتی" مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو سه‌ردانی وڵاتی سویدم کرد پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه باسی ئه‌وه ئه‌کرا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو یاسای گرنگی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕاندوه. ئه‌ویش یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و دژه تیرۆر بوو. هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی کورت، پارتی کادیرێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی گرت به‌پێی ئه‌و یاسایه. کۆمه‌ڵی ئیسلامیش که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هاوکار و پشتیوانی گۆڕان بون گله‌یی زۆریان کرد‌و گله‌یه‌که‌شیان له شوێنی خۆیدا بوو. کاتێک گه‌ڕامه‌وه گله‌یم له ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی کرد. که بۆچی له‌سه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ بون و هه‌ڵوێستییان نه‌بوه. که‌مێک به‌دواداچونم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم کێن ئه‌وانه‌ی که ئه‌م کاری نزیکبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی رێکخستوه. دوایی بۆم ده‌رکه‌وت کاک مسته‌فای سه‌ید قادر، مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر و علی حه‌مه ساڵح، د.یوسف محمەد، برزو مەجید بوون و به ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری کاک عومه‌ری سه‌ید عەلی و کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان ئەنجامیانداوە. ته‌له‌فۆنم له‌گه‌ڵ برزۆ و د.یوسف کرد. دوای که‌مێک ده‌مه‌ته‌قێ سه‌یرم کرد ئه‌وان نایانەوێت بە راشکاوی قسە لەسەر باسەکە بکەن و هه‌ریه‌که‌و ئه‌یه‌وێت خۆی بێبه‌ری بکات. داوام له برزۆ مجید کرد بێته باره‌گای جڤات بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. هه‌ندێ به‌هانه‌ی هێنایه‌وه و نه‌هات. د.یوسف خۆی هات و هه‌ندێک رونکردنه‌وه‌ی بۆ داین، به‌ڵام به‌ڕاستی قه‌ناعه‌تمان به هه‌مو قسه‌کان نه‌بوو، به‌ڵام کورد واته‌نی شتێکمان له قسه‌کانی ئه‌و هه‌ڵکڕاند. خه‌به‌ری ئه‌وه‌شم هه‌بوو که عه‌لی حه‌مه ساڵح د.یوسفی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه بۆ هه‌ولێر و ته‌سفیه‌ی حساباتی کۆنیان بۆ کردوه و کێشه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌ماوه. کۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتیمان کرد و له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ستام و رومکرده ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و لێم پرسین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌و دوو یاسایە‌تان بۆ پارتی تێپه‌ڕاندوه‌و بۆچی به دزیه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌تان له‌گه‌ڵ پارتی دروستکردوه‌و پرستان به که‌س نه‌کردوه. ده‌بوو مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر وه‌ڵامم بداته‌وه، چونکه ئه‌و به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی گۆڕان و پارتی بوو. تا لام کرده‌وه ژووری کۆبونه‌وه‌که‌ی جێهێشتبو. ئه‌و رۆژه هیچ وه‌ڵامێکمان ده‌ست نه‌که‌وت و به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاینه‌وه. دوای ماوه‌یه‌کی کورت کۆبونه‌وه‌یه‌کی تری جڤاتمان کرد. ئه‌م جاره‌یان رومکرده به‌ڕێز رێکخه‌ری گشتی داوام لێکرد چۆنیه‌تی دروستبونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان پارتی و گۆڕانمان بۆ رون بکاته‌وه. رانه‌وه‌ستام وه‌ڵامم بداته‌وه روم کرده به‌ڕێزان دکتۆر ره‌ئوف عوسمان و دکتۆر شۆڕش حاجی و لێم پرسین ئه‌رێ ئێوه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنن ئاگاتان له‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه؟ جاری پێشوش پرسیارم کرد که‌ستان وه‌ڵامی ئێمه‌تان نه‌دایه‌وه؟ کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هاته ده‌نگ و وتی؛ به‌ڵی ئاگایان لێیه‌تی. دوایی د.ره‌ئوف و کاک شۆڕش حاجی وتیان ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان ئاگا له‌م ئیشه‌یه مه‌سجیان بۆ ناردوین و وتویانه ئێمه ئه‌مانه‌وێت ئه‌م دوو یاسایانه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنین. ئێمه‌ش وه‌ڵاممان داونەتە‌وه که به‌وه رازی نین و ئەمە دژی ئەو پرەنسیپانەیە کە بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر دروستکراوە. که‌واته ئه‌مان خۆیان ده‌رباز کرد و به‌ڕاستیش ئه‌وه ئاگادار بون نییه‌و وتویانه ئێمه ناڕازین. لێرەوە بە ئاشکرا دەردەکەویت ئەم پەیوەندییە ژێر بە ژێر رێکخراوەو زیاتر بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بوەو تەنانەت بەشێکی ئەندامانی خانەی راپەراندنیش ئاگاداری چۆنیەتی رێکخستنی ئەم پەیوەندیەنین کەواتە جێی خۆیەتی کە گومانمان هەبێت . دوای ئه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت رێکخه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م په‌یوه‌ندییه کاک مسته‌فای سه‌ید قادر که نوێنه‌ری کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروانه و مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر و کاک عه‌لی حه‌مه‌ساڵح. هه‌ر وه‌کو سه‌ره‌تا باسیشم کرد د.یوسف و د. به‌هار و برزۆ مه‌جیدیش به‌شدار بون و ئه‌مانه پڕۆژه‌که‌یان نوسیوه‌ته‌وه. ئه‌م حیکایه‌ته لێره کۆتایی هات و حیکایه‌تی به‌شداریکردن له حکومه‌تدا ده‌ستی پێ‌کرد. ئێمه وه‌کو جڤاتی گشتی کۆبونوه‌ی خۆمان کرد و لیژنه‌یه‌کمان پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی دیراسەی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی به‌شداریکردن له حکومه‌تدا رون بکه‌نه‌وه. له ئه‌نجامدا لیژنه‌که به باشیان نه‌زانی به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ین. کۆبونه‌وه‌ی جڤاتمان کرد‌و ئه‌و باسه‌مان کرده به‌رنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که. وه‌کو له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت. زۆرینه دژی به‌شداریکردن بون له حکومه‌تدا. دوای ئێمه جڤاتی نیشتمانی کۆبونه‌وه‌یان کردبوو. ئه‌وان به زۆرینه بڕیاریان دابوو به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ین. چونکه لە کۆی 44 ئەندامی جفاتی نیشتمانی 23 که‌سیان به نیازبون له حکومه‌تی تازه‌دا پۆست وه‌رگرن. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو جڤاته‌که‌ش ده‌نگیان بدایه که به‌شداری حکومه‌ت نه‌که‌ین، لیژنه‌ی دانوستکار پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ پارتی مه‌سه‌له‌ی به‌شداریکردنی حکومه‌تیان بڕاندبۆوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتبون که پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاک مسته‌فاو پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کار‌و باری چاکسازی بۆ مامۆستا جه‌لال بێت. تا ئێره ئێمه قسه‌ی خۆمان کرد به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه جڤاتێکی راوێژکارین و هه‌ر بۆمان هه‌یه پێشنیار بکه‌ین و پێشنیاره‌که‌شمان ره‌تکرایه‌وه. به‌ڵام بڕیاردان لای جڤاتی نیشتمانییه‌و هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ کرد. ئه‌وان یه‌کسه‌ر وتیان به‌ڵی به‌سه‌ر چاو چونکه لە کۆی 44 ئەندامی جفاتی نیشتمانی 23 که‌سیان سیڤییان پڕکردۆته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆست. له لایه‌کی تریشه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامی خانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکه‌وتنه بون له‌گه‌ڵ پارتی و له راستیشدا خۆیان به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان دانابوو. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م ئه‌وه‌یه من وه‌کو خۆم هه‌رگیز دژی رێکه‌وتن نیم له‌گه‌ڵ پارتی. هه‌میشه دانوستان و رێکه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌گرنگه‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، زۆر باشتره له شه‌ڕکردن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌و خەلک بە کوشتدان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه مایه‌ی سه‌رنجه بۆچی ته‌نها چه‌ند که‌سێک به‌دزی هه‌مومانه‌وه بچن رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سیاسی بکه‌ن. له‌کاتێکدا ئه‌و رێکه‌وتنه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێت و بەناوی ئەنجامدانی چاکسازییەوە لەحکومەتدا بکرێت، بۆچی به دزییەوە ئەنجامیدەدەن؟ که‌واته جێی خۆیه‌تی ئه‌م پرسیاره له‌و براده‌رانه بکرێت که بۆچی ئه‌م کاره‌یان به نهێنی کردوه؟. من هیچ ره‌خنه‌و گله‌یم له پارتی نییه‌و هه‌رکه‌س سیاسه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌کات. تۆش عاقڵ به‌و به خۆڕایی خۆت مه‌ده به‌ده‌سته‌وه. با ئەوەشمان لە یادنەچیت کە رێکخەری گشتی و کوتلەکەی جارێک لە داخی یەکێتی لە پارتی ئەچونە پێشەوە و نەرمی زۆریان ئەنواند، جارێکی تر لە ترسی یەکێتی نەبادا ئەوان نەرمی زۆر بنوێنن بەرامبەر پارتی و گۆڕان پشتگوێ بخەن. دیارە سودمەند و یاریکەری وریا پارتی بوو لەم بوارەداو زەرەرمەندی یەکەمیش گۆڕان بوو چونکە: 1- پشێوی و بۆڵە بۆڵ کەوتە ناو ریزەکانی بزوتنەوەکە. 2- پارتی دەستی گۆڕانی بڕی. 3- رێکەوتنی پارتی و گۆڕان بو بە هۆکاری دوورخستنەوەی گۆڕان و یەکێتی لە یەکتری. 4- گیانی ئۆپۆزسیۆنی لە گۆڕاندا کۆتایپێهنا. هەر لەسەرەتاوە ڕون بو کە ئەو رێکەوتنە بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک کراوەو زیاتر بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستانەی ئێستا بوە بە تایبەتی کە وەرگیراون. ئەگینا گۆڕان وەکو حزب نەک هیچ دەستکەوتێکی نەبو بەڵکو زەرمەندی یەکەمیش بو. هەر بۆ میژوو ئێمە هەلویستی خۆمان نیشاندا. بەلام ئەوەی زۆر بەلامەوە مایەی نیگەرانییە چۆن هاتن ئەم رێکەوتنەیان لەگەل پارتی کرد بەبێ کۆمەڵی ئیسلامی ؟. کۆمەڵی ئیسلامی هاوکارێکی راستگۆبون . پشتیوانێکی باشبون. دەبوایە بەشداری پێکردنی کۆمەڵی ئیسلامی بکەن بە مەرج لەگەل پارتی. ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشداربونایە، ئەوەندەی بۆ خۆیان باشبوو، ئەوەندەش بۆ گۆڕان باشبوو. چونکە لەناو حکومەت و پەرلەمانیش ئەندامەکانیان دەبونە پشتیوانی گۆڕان و بواریش بۆ ئەو درزە گەورەیە دروست نەدەبو کە پارتی زیرەکانە دروستیکرد و گروپی پۆستخوازی ناو گۆڕانیش لەتاو خۆیان ئاگایان نە لە گۆڕان و نە لە هاوپەیمانە سەر ڕاستەکەیانما. پارتی یەکگرتوی پەراوێز خست . لەرێگای گۆڕانیشەوە کۆمەڵیشی پەراوێز خست و یەکێتیشی خستە مەوقفێکی لاوازەوەو بە پەڕوباڵکراوی دەستی بەدانوستان کرد لەگەڵ پارتی، سەرەنجام هەموی بەزیانی خەڵکی ئەم سنورە شکایەوەو پارتیشی بەرەسمی کرد بە کەڵەگای کوردستان، ئەوە هەمان ئەو سیاسەتە هەڵەیەبوو کاتی خۆی بەشێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی پیادەیان کرد، بەڵام بێگومان ئەوەی بۆ یەکێتی چووە سەر بەحوکمی کۆمەڵێک کەرەستەو توانی بەپێوە بمێنێتەوە بۆ گۆڕان ناچێتەسەر، ئایندەش شاهیدی ئەم راستیە رونە دەدات.
بارەگای بارزانی هەتا حاجی قاسم لە ژیاندا بوو هیچ سیاسیەكی كورد قسەی لە بارەوە نەئەكرد ، چونكە حاجی مایسترۆی رووداوەكانی ناوچەكەبوو رۆژێك لەسەری رەش و رۆژێك لە دەباشان و قاچێكی لە ناو ئیسلامیەكان و قاچەكەی تری لە ناو گۆران و ئەوانتر بوو ئێمە لە میدیا ئەوەی گوێمان لێ بووە دەربارەی قاسم تەنها بۆڵە بۆڵی جادە و سۆسیاڵ میدیا بوو هەرگیز نازانین ئەو چی ووتوە لە سەری رەش و دەباشان ئێستا هەر نازانین ئەم پیاوە دۆستمان بووە یان دوژمن كەچی كە نەماوە قسەی تازە پەیدابووە چیرۆكی سەیر و سەمەرە دروست ئەكەن دڵنیام هیچ سەكردەیەكی كورد بۆچوونی خۆی لا قاسم نەوتووە باشتر وایە بڵێم نەیانوێراوە بەڵام جارێكی تر لەگەل كوژرانی قاسمی سلێمانی راوێژكارەكانی بارەگای بارزانی كە هێشتا نەتیجەی كۆنگرەی یەكێیتی شۆكی كردوون ،كردیانە فرسەت بۆ پەلاماردانی یەكێتی و جارێكی تر جۆشدانەوەی ململانی یەكێتی لەبەرژەوەندی پارتی هەموو دوایی قاسم پێیان وایە حاجی لە یەكێتی رۆشتووە لە كاتێكدا ئەو لەپارتی نزیك تربوو بەشێكی زۆری كاتەكانی لەسەری رەش بوو ئێستا كە هەموو قەلەقی پێشهاتەكانی دوای كوژرانی قاسمین لە ناوچەكە بەتایبەت لە نیوان ئێران و ئەمریكا و باردۆخی ناوخۆی عیراق بەرەوكوێ ئەروات ؟ بەلام وادیارە بارەگای بارزانی هێشتا هەر خەیاڵیان لە دروستكردنی كێشە و ئاژاوەیە لەناو یەكێتی و فاڵ بۆ ئایندەی ئێمە ئەگرنەوە لەو كاتانەی كورد پێوستی بەیەك ریزییە پارتی وەكو پێشەی هەمیشەیی ئەیەوێت یەك رێزی پەرت بكات بۆ ئەوەی قەت كورد نەگات بە مەقسەد وەك چۆن لەكاتی دانانی سەرۆك كۆمار كردیان ،چونكە پارتی هێشتا لەوە نەگەیشتوە كە خواستەكانی وەكو جاران جێبەجێ نابێت لە جیاتی كۆكردنەوەی ناوماڵی كوردی خەریكی پەرتكردنی ناوماڵی یەكێتین ئەمەش وائەكات جارێكی تر گەنجەكانی ستۆپ بە خواستەكانی پارتی بكەن دەرئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی ئەوە روونكردۆتەوە كە یەكێتیەكان حیزبێكی تۆكمەی خاوەن ستراتیژیان ئەوێت و رووئیایی تایبەت بەخۆی هەبێت لە كۆنگرە هەموو بەیعەتیان بە لاهور داوە بۆ ئەو ئەركە حەق نیە بارزانی دوایی ئەوانە بكەوێت كە هەر رۆژەوە قەڵەمەكانیان بە نرخێك ئەفرۆشن هەقە لەبابەت تەبایی شتێك لە تاڵەبانی فیربووبێت كۆتایی گرنگە بەبروایی من هیچ كەس بە قەدەر نێچرڤان بارزانی نەتیجەی كۆنگرەی یەكێتی پێ خۆش نەبووە چونكە رێگەی نێچرڤان بارزانی هەمان ڕێگەی بەرهەم سالحە لەناو یەكێتی دووسیاسی كە لەكوردستان زۆر لە یەكتری بچن نێچرڤان بارزانی و بەرهەم سالحن هەردووكیان پێگەی جەماوەری فروانیان هەبوو بەڵام لەناو ئۆرگانەكانی حیزب لاوازن هەردووكیان وەكو پیاوی حكومداری و میانرەو دەرئەكەون لە موجامەلەی یار و نەیار تارادایەك سەركەوتوون هەردووكیان سەردەمی زێرینیان بەیەكەوە دەستی پێكردوە سەردەمی لاواز بوون و ئاوابوونیشیان بەیەكەوەیە بەرهەم ساڵح بەهۆی جیابونەوەی لە یەكێتی و پاشان گەرانەوە و بون بەسەرۆك كۆمار و پشتیوانی شەقامی بەتەواوی لەدەستداوە لەناو حیزبیش هیچ سۆزێكی لەگەل نیە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماریش لە مەترسیدایە بەهۆی ئەو یاریانەی كە لە رابردوو كڕدویەتی ئێستا ئەو سیاسیەكی تەنهایە باوەرم وایە ئەگەر فریایی خۆی نەكەوێت چانسی زۆری لەبەردەم نەماوە.... نێچرڤان بارزانیش لەناو ئۆرگانی حیزب و دەزگا ئەمنی و سەربازیەكانی پارتی لاوازە تەنها سۆزی شەقامی لەگەڵە.. ئەویش ئیستا لە رێگەی حكومەت و میدیا خەریكی شیرین كردنی مەسرور بارزانی وەك پیاوی چاكسازی و حكومی رەشید بەمەش نێچرڤان بارزانی سۆزی جەماوەری نامنێت پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمشی بەلاوازی پێدراوە هیشتا مەسعود بارزانی ئیعتباری ناوخۆی و نێودەوڵەتی ماوە هەر ئەو مەرجەعی بریاردانە ئەو سەرۆكێ هەرێم راستەقینەیە و بارەگای بارزانی هەر سەرۆكایەتی هەرێمە بەس ناوەكەی گۆراوە بۆیە چانسی زۆر لەبەردەم نێچرڤان نەماوە ئەگەر بیر لەئایندەی سیاسی خۆی نەكاتەوە نێجرڤان و بەرهەم سالح ئایندەی سیاسیان بەستراوە بە لاهور تاڵەبانی چونكە لاهور لە كۆنگرە بریاری كۆتایی لە سەر كەسی یەكەمی یەكێتی ئەدات ئایا فرسەت بە بەرهەم سالح ئەدات یان نا ؟ لەلایەكی تریشەوە ئەبێتە بەربەست و رێگر لە بەردەم هەژموونی سیاسی مەسرور بارزانی ئەوەش تۆزێك فشاری سەر نێجرڤان كەم ئەكاتەوە فرسەت ئەدات هەناسەیەك بدات لەكۆتایی دەبێت لە چیرۆكی دانانی خەلیفەکانی ئیسلام شتێك فێربووبن كاتێك عەلی بێدەنگ ئەبێت و بیلایەنی هەڵئەبژێرێت چەند ئاسان ئەوانی تر دەستیان ئەچێتە خوێنی عومەر و عوسمان !!!! دوور نیە مێژوو دووبارە بێتەوە ئاگاتان لە عەلی بێت تا رێگەكەتان ئارام بێت
سەركۆ یونس دەرئەنجامی بڕیارە بەپەلەو عاتیفیەكەی پەرلەمانی عێراق كەبەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد و عەرەبی سوونە دەركرا پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكانی دەركرد و حكومەتی عێراقی سەرپشك كرد كە لەگەڵ لایەنە بیانییەكان بەگشتی و لایەنی ئەمەریكی بەتایبەتی بگەنە ڕێكەوتنێك بۆ دەركردن و دەرچوونی هێزەكانیان بەیەكجاری لە خاكی عێراق . لەیەكەم كاردانەوەی ئەم بڕیارە (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆكی ئەمەریكا تویتێكی هەڕەشە ئامێزی نارد بۆ حكومەت و سەركردەكانی عێراق بەوەی كە توندترین سزای ئابوری و دارایی دەخاتە سەر عێراق كەقورس و كاریگەرن. ئەوەی لێرەدا گرنگە تیشكی بخەینە سەر لەحاڵەتی سەپاندنی سزاكانی ئەمەریكا بەسەر عێراقدا ئایا ئابوری عێراق چی بەسەر دێت و ئایا ئابوری ئەم وڵاتە پڕ قەیرانە بەرگەی هەموو ئەم سزایانە دەگرێت ؟؟! دەتوانین لەم خاڵانەی خوارەوە ڕوونی بكەینەوە 1- لە ئەگەری دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق ،ئیدارەی ترەمپ داوای (1140) یەك ترلیۆن و سەدو چل ملیار دۆلار دەكات وەك قەرەبوی هەموو ئەو خەرجیانەی كە ئەمەریكا لە ژێرخان و كەرتەكانی ئابوری عێراق و شەڕی داعش لەدوای (2003)ەوە خەرجی كردون كە بێ گومان ئەم گوژمەیە زۆر گەورەیە و لەسەر دارایی عێراق بارگرانییەكی لەڕادەبەدەر قورسە لە كاتێكدا عێراق خۆی بەدەست چەندین قەیرانی ئابوری و دارایی و سیاسی و ئەمنی یەوە دەناڵێنێت، چەندین ملیار دۆلار قەرزاری وڵاتان و ناوەندەداراییەكانی جیهانە و ساڵانە لە بودجەی گشتی قەرزەكانی دەداتەوە كە بارگرانیەكی زۆر قورس بەسەر دارایی عێراقەوە. 2- بەسەپاندنی سزاكان بەسەر عێراقدا ئەوا ڕاستەوخۆ بەهای دیناری عێراقی بۆ نزمترین ئاست بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت كە بێ گومان ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی كاڵا‌و شمەكەكانی ناوبازاڕەكانی عێراق چونكە بەهەر بەرزبونەوەیەك لەبەهای دۆلاری ئەمەریكی واتە گران بونی نرخی شتومەكەكان و دیاردەی هەڵاوسان زیاتر سەرهەڵدەدات و كەلە ئێستادا هەڵاوسان لەبەرزترین ئاستدایە بەپێ ی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانی عێراق ڕێژەی هەڵاوسان نائاسایی یەو بەم شێوەیە دیاری كراوە ( 104.8%) ی بەرزی ئاستی گشتی نرخەكانە. 3- ئەگەر كۆشكی سپی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزاكان بسەپێنن بێ گومان یەكێك لەو سزایانە ڕێگەنەدانی عێراقە بە فرۆشتنی نەوتەكەی لەبازاڕەكانی جیهاندا كە سەرچاوەی بژێوی و داهات و بودجەی گشتی وڵاتە.ئەوەتا لەبودجەی گشتی ساڵی دارایی (2020) كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە بە نزیكەی (140) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و بەڕێژەی (%93 بۆ %95 ) پشت بە داهاتی نرخی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت. 4- یەكێكی تر لەو سزایانە كە لەوانەیە ئەمەریكا پەیڕەوی بكات دەست بەسەر یەدەگی دراوی عێراقی لە بانكە جیهانیەكان بگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی توانای دارایی عێراق كەم دەكاتەوە بێ گومان بۆ باری دارایی عێراق مەترسیدارە.هەروەها بانكی ناوەندی عێراق بە كاغەزی دارایی وەبەرهێنانی كردوە لە بۆرسەی ئەمەریكا بێ گومان ئەم وەبەرهێنانەش بەرمەترسی دەست بەسارگرتن دەكەوێت. 5- یەكێكی تر لەو سزایانە كە گومانی تێدا نی یە گەنجینەی ئەمەریكا دەیگرێتە بەر دەستەبەراگرتنی سەروەت و سامان و دارایی سیاسیەكانی عێراقە لە بانكە نێودەوڵەتی یەكاندا و بلۆك كردنی سامانی بەرپرسان دەبێت و كە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێن. 6- لە دەرئەنجامەكانی سزاكان لەحاڵەتی سەپاندنیاندا چوونەدەرەوەی كۆمپانیا نەوتیە گەورەكانی جیهانی یە كە ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و كەمبونەوەی قەبارەی نەوتی بەرهەمهاتوو و دابەزینی ناردنە دەرەوەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهانی . 7- بەهۆی بوونی گرژیە سیاسیەكان و سزاكان لەسەر عێراق ئەگەر بسەپێنرێت كاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی وەبەرهێنانی بیانی لەناوخۆی عێراق و چوونەدەرەوەی سەرمایەی نیشتیمانی هەموو ئەمانە كاریگەری نیگەتیڤی هەیە لەسەر ئابوری عێراق،ئەوەتا عێراق خۆی بەدەست دیاردەی بێكاری دەناڵێنێت و ڕێژەی (%22) ی دەستی كاری عێراق بێكارن و هەلی كاریان بۆ نەڕەخساوە و سەرەڕای ئەوەش كە خزمەتگوزارییەكان لە عێراقدا لە نزمترین ئاستدایە. 8- ئەگەر كۆشكی سپی سزا بسەپێنێ بەسەر عێراقدا ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەرازوی بازرگانی و لایەنی هاوردەو هەناردەكاری ،لەبەر ئەوەی عێراق وڵاتێكی هاوردەكارە و بۆ پڕكردنەوەی پێویستیەكانی پەنا دەباتە بەر وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی و هەروەها لەبەرئەوەی سەرجەم ئەم مامەڵانە بەدۆلار ئەنجام دەدرێت و لەهەمان كاتدا باری گوزەرانی دانیشتوانی عێراق خۆی لە ئاستێكی زۆر لاوازدایە و داهاتی تاكەكەس زیاتر پشت بەو مووچەیە دەبەستێت كە حكومەت مانگانە دەیدات بە مووچەخۆران و كەسو كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خەرجیە كۆمەڵایەتی و هتد ،كەلە عێراقدا زیاتر لە (6) ملیۆن فەرمانبەری دەوڵەتی هەن و بە سەدان مووچە خۆری تر هەن لەبەر ئەوە پێمان وایە بارگرانییەكە زیاتر لە سەر شانی چینی هەژاران و موچەخۆرانی دەوڵەت دەوەستێت و ئەوەشمان لەبیر نەچێت ڕێژەی لە (%22) دانیشتوانی عێراق هەژارن لە ژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێن. هیوادارین حكومەتی عێراقی و لایەنە سیاسی یەكان پێش ئەوەی كار لەكار بترازێ حەكیمانە بڕیاری سیاسی بدەن و دوور بكەنەوە لە بڕیاری عاتیفی و كە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری عێراق و لە نزیكترین ماوەدا ئابوری دادەتەپێت و ڕەنگدانەوەی دەبێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو گومانی تێدا نی یە لەبەر ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە و حكومەتیش فیدراڵی یە واتە هەر بڕیارێكی سیاسی و ئابوری لە حكومەتی عێراقەوە دەربچێت بێ گومان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و دەرئەنجامەكانی خراپتر بەسەر ئابوری هەرێمەوە دەبێت چونكە ڕێژەیەكی زۆری بەشە بودجەی هەرێم بەپێ ی پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق لە بەغدادەوە دابین دەكرێت و حكومەتی هەرێم بەپێ ی دەستور پابەندی بڕیارەكانی ناوەندە لەڕووی سیاسی و ئابوری و دارایی یەوە.. *ئابوریناس
مەریوان وریا قانع کوشتنی قاسم سولەیمانی کردەیەکی سیاسیی پلە یەکە، کوشتنی پیاوێکە نوێنەرایەتی سیاسەتی ئێرانی دەکرد لەو بەشەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا کە ھێزی سیاسیی و چەکداریی سەر بە ئێرانی تێدایە. قاسمی سلێمانی لە یەک کاتدا ڕۆڵی وەزیری دەروە و وەزیری بەرگریی و نوێنەری سوپی پاسداران و متمانەپێکراوی ژمارە یەکی بەھێزترین کەسی ئێرانی دەکرد: ئایەتوڵا خامەنەئیی. قاسمی سلێمانی لە ھەموو ئەم کارانەدا نوێنەرایەتی ڕاستەوخۆی ”دەوڵەتی قووڵ“ی لە ئێران‌دا، دەکرد. بەم مانایە مانا ڕەمزییەکانی کوشتنی ئەم پیاوە لە مانا واقیعیی و فیزیاییەکانی گەورەترە. ئەوەی پەلامار ئەدرێت تەنھا ژەنەڕاڵێکی خاوەن نفوز نییە، بەڵکو کۆی ئەو ھەموو شتانەیە لە پشتی ئەوەوە. ھاوکات ئاماژەیەکی بەرچاویشە بۆ قبووڵنەکرنی ئەو ڕۆڵە سیاسیی و سەربازییانەی ئێران لە ناوەچەکانی کەنداوی عەرەبیی و لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەندا دەیبینێت. کوشتنی ئەم ژەنەڕاڵە لەم ئاستەدا مانای ھەوڵدانی ئەمریکا و دۆستەکانیەتی لە ناوچەکەدا بۆ گەڕاندنەوەی کاریگەرییەکانی دەوڵەتی ئێرانی بۆ ناو سنوورەکانی ئێران خۆی. ماوەی چەند ساڵێکە دەوڵەتی ئێرانی لە ژێر فشارێکی ئابوریی و سیاسیی و سەربازیی گەورەدایە. دۆخی ئابوریی وڵاتەکە وێرانە، بەشێکی گەورەی دانیشتوانەکەی تەواو ھەژارکەوتون، ئاسایشی ناوخۆ لە دۆخێکی تەواو ناجێگیردایە، بوونی چەندان دەزگای سێبەری تەریب و بەھێز، بە دەزگا فەرمیەکانی دەوڵەت،. مانایەکی ئەوتۆی بۆ بوونی دەوڵەت و حکومەت و پەرلەمان و وەزارەت و دەرکەوتە فەرمییەکانی تری دەوڵەت، نەھێشتۆتەوە. ئابوری سێبەر، حکومەتی سێبەر، دەزگای سێبەر، سوپای سێبەر، ئەو شتانەن کە ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبەن. ھەرچی پەیوەندیی نێوان ئێران و ئەمریکایە پەیوەندییەکی پەڕگیر و ڕادیکاڵ و نائاساییە. بەر لە شۆڕشی ئیسلام شای ئێران ڕۆڵی پۆلیسێکیی ئەمریکای لە ناوچەکەدا دەگێڕا و دۆستی ژمارە یەکی ئەمریکا بوو، کە خومەینی ھات ئەم پەیوەندییە بۆ دیوە پەڕگیرەکەی تری قڵپبووەوە و ئەمریکا، لانیکەم لە ئاستی گوتاردا، بوو بە ناحەزی ژمارە یەکی ئێران. ئەوەی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕوویدا فڕێدانی بەنزینە بۆسەر ئاگری ئەو پەیوەندییە پڕ لە خاڵ و ئەگەری تەقئنەوە. بەڵام وەک زۆرێک باوەڕیان وایە، ئەگەری ڕوودانی جەنگ زۆر لاوازە، زەحمەتە جەنگ ببێتە فۆرمی ئەو پەیوەندییە پەڕگیرە لە ئێستادا. ئایەتوڵاکانی ئێران نایانەوێت بڕوخێن، بۆیە مەحاڵە ئەم دۆخەی ئێستا بگەیەننە ئاستی جەنگ و پێکدادان. ئەوان دەزانن جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا مانای کۆتاییھاتنی خۆیان و جمھورییە ئیسلامییەکەیان. کەس ئەم ڕاستییە سادە نەزانێت، ئایەتوڵا ملییۆنێرەکانی ئێران و ئەفسەرە گەورەکانی سوپای پاسداران و ھێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ڕژێم، ئەم ڕاستییە دەزانن. ھەموو پێکھاتەکانی ”دەوڵەتی قووڵ“ لە ئێران‌دا ئەم ڕاستییە دەزانن. ئێرانییەکان ئەو ڕاستییەش باش دەزانن کە بەشێکی گەورەی خەڵکی عێراق و لوبنان، دەستخستنە سیاسەتی ناو وڵاتەکەیان لەلایەن ئێرانەوە قبووڵناکەن و داوای پاشەکشەی ئێران لە وڵاتەکەیان دەکەن. ئەمریکییەکانیش لە خەمی ڕوخاندنی ڕژێمەکەی ئێران‌دا نین، ئەوان لە چەندان بۆنەدا ئەم مەسەلەیەیان ئاشکراکردوە. ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت قرتاندنی نینۆکە ئەتۆمیی و موشەکیی و ھێزە پرۆکسیی و لەبرییەکانی ئێرانە. بەڵام ئەوەی حوکمی سیاسەت دەکات، مەرج نییە ھەمیشە عەقڵانیەت و بیرکردنەوەی لۆژیکیی بێت، جەنگ دەشێت لە سایکۆلۆژیایەکی شەخسیی و لە وەڕسبوون و ڕقێکی لەمێژینەوە دروستببێت. لە دۆخی ڕوودانی جەنگدا بۆ ماوەیەکی درێژ شتێک لە ئێران و عێراقدا بەناوی دەوڵەتەوە بوونی نامێنێت، ناوچەکە دابەشدەبێت بۆ چەندەھا ئیمارەتیی بچووک بچووک، کە تیایدا گەورە بچوک و بەھێز بێھێز دەخوات.
هێمن کەریم لەگوتاری پێشودا وتمان رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکوڵێت، عێراق بەرەو شەری وەکیلەکانی دوو زلهێزی دونیا هەنگاو دەنێت، تائێرە و پێش ساڵی 2020 شەری دوو زلهێزی وەک ئەمریکا و ئێران لەناو عێراقدا هەم سارد‌و هەم ناراستەوخۆبوە، لەدوای 2020 وادەخوێنرێتەوە کە قۆناغی شەری راستەوخۆ و گەرم لەعێراق لەنێوان هەردوو وڵاتی زلهێز دەستپێدەکات، دەبێت ئیتر لایەکیان پرۆسەکە بگرێتە دەست، بەڵام شەرێکی تەکنیکی نەک شەڕی جوڵاندنی هێزە گەورەکان، بەواتایەکی تر شەرێکی تازە (مۆدێرنە) و کەمترین زەرەی کیانی هاوڵاتی مەدەنی لێدەکەوێتەوە زیاتر ئامانجەکان دیاری دەکرێن نەک ناوچەو شار، بەڵکو زیاتر شکۆی تیادەشکێنرێت نەک کۆی سیستەمەکە. عێراق لەئەزەلەوە وڵاتێکە شەقامی تاقیکردنەوەی بازوی زلهێزەکانی دونیابوە، هەرکات بۆیانکرابێت زلهێزان کردویانەتە مەیدانی شەری یەکتری و عێراقیان کردتە تەسفیەی حساباتیان و وڵاتی خۆیان و هاوڵاتیانی خۆیان دورخستۆتەوە لەمەرگ وناکۆکیەکان، زۆرجار عێراق ئەو وڵاتەبوە کە خۆی خاوەنی شەرەکان نەبوە، بەڵکو شوێنی یەکلاییکردنەوەی کینەو بوخزەکان بوە ، ئەمەی دەگوزەرێت لەعێراقدا زۆر جیاواز نیە لەرابردوەکەی تەنها جیاوازیی ئەوەیە کەئایە ئەم شەرەی لەسەر عێراقە پەل دەهاوێتە هەردو وڵاتی زلهێزو خاوەن کێشەکە؟ کەئەمەیان مەحاڵەچونکە نەئێران و نەئەمریکا ئەوەیان ناوێت ، تەکنکی شەری ئێستاش گۆراوە و نایانەوێت بکەونە شەری هێزی زەمینی، ئەوەی خواستیانە تەنها شەری تەکنەلۆژی و تەکنیکی و ئامانجدارەکانە هەر ئەونە بردەکات و تا ئەندازەی کوشتنی فەردی یەکتری و بەرهەم هێنەرەکانیان لەبواری وردی چاودێری هەنگاو بنێت نابێتە ئەو وێرانیەی کە باس دەکرێت، بەڵام بەهەربارێکدا شەری ساردی (ئێران و ئەمریکا) لەعێراقدا کۆتایی هاتوەو چۆتە قۆناغی گەرمەوە ئیدی مەترسی گەورەش ئەگەرێکی چاوەروانکراوە، بەڵام خواستەکانی هەردوو وڵاتە زلهێزەکە بەرەو ئەو شەرە وێرانکەرە نابینرێت تەنها ئەوەیە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بگرێتەوە دەست و ئێران ئیتر پاشەکشەی تیابکات، ئایە ئێران ئەمە دەکات؟ لەبنەرەتدا وەکیلەکانی یان (دۆستەکانی) ئێران لەعێراقدا کەوتنە هەڵەیەکی کوشندە، کاتێک پەلاماری باڵوێزخانەی ئەمریکایاندا، بەگوێرەی یاسای دەولیی هەڵکوتانە سەرهەر باڵوێزخانەیەک وەک ئەوەیا راستەوخۆ هەڵکوتانە سەر خاکی ئەو وڵاتە، کاتێکیش لایەنگرانی حەشد و (حەشدیش وەک دۆستی ئێران) هەڵیان کوتایە سەرباڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد واتە راستەوخۆ هەڵیان کوتاوەتە سەرخاکی ئەمریکاو سەروەری ئەمریکا یان پێشێلکردوە، ئالێرەوە ئەمریکا دەستی کراوەکردو وەک خۆپارێزی و بەرپەچی ئەوگروپە کەوتۆتە جوڵەی توند و پەرچەکردارەکەشی کەمەرشکێن بو، بۆ ئێران و حەشدی عێراقی هەرئەوەشە ململانێکە گۆرانی بەسەراهات . ئێستا کەئێران رای گەیاند هەرگیز لەخوێنی فەرماندەکەی (قاسمی سولەیمانی) خۆش نابێت و تۆڵەی کوشندە لەئەمریکیەکان دەکاتەوە، قۆناغەکە چۆتە حاڵەتی خۆپارێزی لەلایەن ئەمریکاوە، بەوهۆکارەش زۆرێک لەدیبلۆماتکارو چاودێرەکانی هێناوەتە هەولێرو ناوەندیش وەک هێزێکی سەربازی بەکاردێنێت و هەولێریشی کردۆتە پرۆسە سیاسیەکەی، بۆیە پێویستە کورد لەم شەرەگەرمەی مۆدێرنەدا بیرێک لەپرۆژەی خۆی و کیان و بونیاد‌و دراوسێکانی بکاتەوە. پێویستە سیاسەتی کوردی ژیرانە ئەم قۆناغە ببرێت تانەکەوێتە ناوچەی گەرمەوە، تەنها بیلایەنیشی دەوێت تادوربێت لەناوچەی گەرمی شەڕ، چونکە هەرچی ئەوانەی لەعێراقدا دەچنە پرۆژەی ئێرانیەوە ناچنە ماڵێکی ئارام و سەرەوەرییەکانی پێشێل دەکرێت ، ئەوانەشی دەبنە پرۆژەی ئەمریکی راستەوخۆ دژی مەزهەبی شیعیە و ئیرانی دەوەستنەوەو ناوچەکەشیان دەبێتە مەیدانی شەری مەزهەبی و میلیشیاکان. بەهەربارێکدا گەر شەرەکە گەورەبێت یان تەکنیکی و ئامانجەکان ببنە شەری گەرم و شکۆ شکاندن ستراتیج بێت، کورد هەر دەبێت دوربێت لەتەرەفگیری نێوان (ئێران –ئەمریکا) چونکە لەبنەرەتدا ئەم کێشەیە کێشەی کوردی نیە، راستە لەناو قوڵای ململانێکاندایە بەڵام لەناو کێشەکەدا نیە، کێشەیەکە زیاتر لەنێوان دوو زلهیز و تا ئەندازە و بنەرەتەکەی دەگەرێتەوە بۆ کۆی مەزهەبی عەرەبی و لایەنداری شیعەی ئێرانی و کێشەی ئیسرائیل، هەر ئەوەشە دەبێت بێلایەنبێت، رەنگە ئێران و شیعەکانی عێراق ئەم بێلایەنیە نارەحەتیان بکات، ئەوەشی لەدەستیان بێت تەنها گوشاری ئابوریە بۆ سەر هەرێم ئەویش کاتیە تێدەپەرێت، واتە لیکەوت و زیانی بێلایەنیەکەی کەمترە لەوەی لایەندار بێت. رونە کە گۆرەپانی عێراق بەرەو توند‌و تیژی زیاتر هەنگاو دەنێت و دەسەڵاتە سیاسیەکەشی خۆی بەم زوانە بۆ رێکناخرێتەوە، ناشتوانێت بە یاسا‌و پەرلەمانێکی لایەندار هێزێکی وەک ئەمریکا لەعێراق بکاتە دەرەوە، لەوتێروانینەوەیە کە هەولێر بەرەوە سەنتەری کۆکردنەوەی کۆی نوێنەرانی وڵاتانی عێراق هەنگاو دەنێت، ئەمەش ئەو قۆناغەیە گەر بەوردی مامەڵەی تێدا بکرێت، ئەوا کورد دەتوانێت بونیادی کوردستانی لەتاکی عەرەبی بەتەواوی جیاکاتەوە.
عارف قوربانی سەرەڕای قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانیان و گەیشتنی بە ئاستێكی زۆر مەترسیدار، نە ئەمریكا و نە ئێران هیچ كامیان نایانەوێ شەڕی رووبەڕوو لە نێوانیان رووبدات. هەردوولایان هەریەكە و بۆ ئامانجێكی جیاواز پێویستیان بە كات هەیە بۆ ئەوەی تووشی ئەو شەڕە نەبن. ئەمریكا لەلایەك لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی لەپێشە و لەلایەكی تریشەوە هێشتا بەدیلی بۆ دوای رژێمی ئێستای ئێران ئامادە نەكردووە بۆ راگرتنی هاوسەنگیی نێوان سوننە و شیعە لە ناوچەكە. ئێرانیش پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆم. بەڵام ئەگەری زۆریش هەیە لێكەوتەكانی كوشتنی قاسم سولەیمانی پەلكێشی دۆخێكیان بكات كە هیچیان خوازیاری نین. هەرچەندە سرووشتی شیعە ئێرانییەكان وایە كە بۆ دۆخی ناوخۆی خۆیان هەمیشە پێویستیان بەوەیە وەك قوربانی دەركەون، ئەگەری ئەوەش هەیە وەك كوشتنی ئیمام حوسێن وەبەرهێنان لە كوژرانی قاسم سولەیمانیدا بكەن. ئەگەر هەردوولاش ئیرادەیان بەسەر لێكەوتەكاندا زاڵ بێ و نەكەونە كاردانەوەی راستەوخۆ وەك ئەوەی بەشێكی زۆری وڵاتان داوایان لێدەكەن، بەڵام تەنیا نەمانی قاسم سولەیمانی لە گۆڕەپانەكە كۆمەڵێك پێشهات دێنێتە ئاراوە كە هاوكێشەی هێز لە ناوچەكە دەگۆڕێت. بەدیاریكراوی لە ململانێ ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتانەی پێشتر ئێران دەستی تێوەرداون. بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی كە بە نەمانی سولەیمانی، دەستی ئێران بە ئاسانی ناگاتەوە ناو هەموو ئەو كون و كەلەبەرانەی پێشتر حاجی قاسم پێیان ئاشنا بوو. واتا ئەگەری هەرە چاوەڕوانكراو گۆڕینی هاوكێشەی هێز و جۆری ململانێ و نەخشەی سیاسی وڵاتانی عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن و هەرێمی كوردستانە بەرلەوەی چاوەڕوانی گۆڕانكاریی گەورەتر بكرێت لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا. گەرچی هاوكێشەكانی ناوچەكە زۆریان پێكەوە پەیوەستن، بەڵام ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و چارەنووسی ئێمەوە هەیە كاریگەرییەكانێتی لەسەر عێراق و كوردستان. حووسییەكانی یەمەن، یان حیزبوڵڵای لوبنان پێگەیان لاوازبێ، شتێك لە ژیانی ئێمە ناگۆڕێت، بەڵام كاتێ حەشدی شەعبی لە عێراق دەكەوێتە ژێر گوشارەوە و هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەیان لێدەكرێت، ئەمە دەرفەتی ژیان دەخاتەوە بەردەم ئێمە. چونكە روون بوو لەو هاوپەیمانێتییە هەرێمایەتییەی توركیا و ئێران و دەستوپێوەندەكانیان لە عێراق، دوای ئەوەی 16ی ئۆكتۆبەریان بە ئاسانی بۆ چووە سەر، پلانی دووەمیان نەهێشتنی هەرێمی كوردستان بوو. ئەوەی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس لەژێر عەبای حەشدی شەعبی كردیان بەشێكی ئامانجەكە بوو، قۆناغی دووەمی لەڕێگەی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی نێوان (یەكێتی و پارتی) و بەشداریی ئەوانەوە بە ئامانج دەگەیشت كە شەرعییەتدان بوو بە نەهێشتنی قەوارە دەستوورییەكەی هەرێمی كوردستان. كوشتنی قاسم سولەیمانی لانیكەم دواخستنی شەڕێكی حەتمیی خۆبەخۆی كوردە، ئەو دەستێكی لە پشتی پارتی و دەستەكەی تری لە هەناوی یەكێتیدا بوو، جیاواز لەو ئامانجە دوژمنكارییەی كە باڵاكردنی كوردیان پێ قووت نەدەدرا، وەك سیاسەتی هەمیشەیی وڵاتەكەشی بەردەوام بە دروستكردنی قەیران لە دەرەوە كێشە ناوخۆییەكانیان دووردەخستەوە، هەروەك لەدوای تێكچوونی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەشەوە بەدوای یاریكردن بە كات و سەرقاڵكردنی ئەمریكاوە بوون لە دەرەوەی ئێران تا بە سوودوەرگرتن لەكات دەبوون بە خاوەن چەكی ئەتۆمی. بۆ ئەم ئامانجانە گۆڕەپانی كوردستان بژارەی هەرە لەپێشیان بوو كە بە كولاندنەوەی كۆنە برینی شەڕی ناوخۆ دەرگای وێرانكاری بەڕووی كورد و كوردستاندا بكەنەوە. سەرەتا بەگرتنەبەری ئەو رێگایانەی بەهۆیەوە پارتی و یەكێتی لێك دووردەكەوتنەوە، ئەمەش بەدیاریكراوی لە دوای بڕیاردانی ریفراندۆمەوە دەستیپێكرد. كاتێ پرۆئێرانییەكان لەناو پارتی و یەكێتی رێ‌یان بۆ كێشا كە ئەم خواستە لەڕێگای گوشار خستنە سەر كۆسرەت رەسوڵەوە دەستپێدەكات و بەدوورخستنەوەی كۆسرەت رەسوڵ وەك كەسی یەكەمی یەكێتی دەرگا بەڕووی ئەو دابڕانە ئاسانتر دەكرێتەوە. ئەوە بوو ئاغای سولەیمانی چەند جارێك و لەچەندین رێگاوە فشاری خستە سەر، دوای بێهیوابوون لە پەیامە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانی، خۆی دەچێتە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ و وەك ئاماژەی هەڕەشەیەك پێی دەڵێت دوا قسەم ئەمەیە: "ئەگەر بەگوێمان بكەیت، دەتكەین بە كەسی یەكەم لە كوردستان، ئەگەر رێگەشمان لێبگریت دڵنیابە من دێمەوە بۆ پرسەكەت". كۆسرەت رەسوڵ مل بۆ خواستەكەی نادات و هەموو بینیمان لەدوای ئەم كۆتا دیدارەیانەوە چی بەرانبەر بە كۆسرەت رەسوڵ كرا. لە هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسییەوە بیگرە تا نەخۆشخستنەكەی و دواجار لە كۆنگرەی حیزبەكەشی، دوورخستنەوەی هەموو ئەوانەی لەگەڵ بە ئاشتی مانەوەی كوردستان و لەپێناو تێكنەچوونی سەقامگیریی كوردستاندا، لەگەڵ مامەڵەكردن بوون لەگەڵ پارتی. هەروەها بردنە سەرەوەی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ ترۆپكی دەسەڵات. قاسم سولەیمانی لەڕێگەی میدیا و كارەكتەرە سێبەرەكانی لە دەرەوەی یەكێتی، هەڵمەتێكی چڕیان دەكردە سەر هەر كەسێك لەناو یەكێتی ئەگەر لایەنگری تێكدانی پەیوەندی لەگەڵ پارتی نەبووایە. بە ناوبردنیان بە پرۆپارتی، بە پارتییەكانی ناو یەكێتی و چەندین ناو و ناتۆرەی تر هەوڵی ناكاریگەركردنیان دەدان. پێچەوانەی ئەمەش هەر ئەو میدیاكارە (بێلایەن) و كارەكتەرە حیزبیانەی كە پرۆئێرانی بوون لە حیزبەكانی تر، كۆمەكیان بەباڵاكردنی هاوئاوازەكانی قاسم سولەیمانی دەكرد لەناو یەكێتی. كۆنگرەی یەكێتی و چوونە سەرەوەی زۆربەی ئەنتی پارتییەكان و بەركەنارخستنی (پرۆ پارتییەكان)، لە بەرانبەریشدا هەندێ رەفتار و سیاسەتی هەڵە و غرووری پارتی، رێگاكەی كورتكردەوە بۆ ئەوەی كوردستان پێ بنێتە قۆناغی ناسەقامگیرییەوە، ئەوەی كە ئێران پێویستی بوو. بەڵام ئاراستەی رووداوەكان بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانییەوە رێچكەیەكی تر دەگرن. سولەیمانی كوژرا و بەفریای پرسەكەی كۆسرەت رەسوڵ نەكەوت. پێچەوانەی ئەو تێڕوانینانەی پێیانوایە كوشتنی سولەیمانی كوردستانیش پەلكێشی ناو رووداوەكان دەكات و ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە گۆڕەپانی جەنگ، من پێچەوانەی ئەمە دەبینم و پێموایە كوشتنی قاسم سولەیمانی كوردستانی لە جەنگ دوورخستەوە. ئەم رووداوە ئەگەر پێش بەستنی كۆنگرەی یەكێتی بووایە هاوكێشەكانی ناو یەكێتیش ئێستا بەجۆرێكی تر دەبوون. بەڵام هێشتا بەهۆی ئەوەی جۆری سەركردایەتیكردنی یەكێتی یەكلایی نەكراوەتەوە، لە پرسی دیاریكردنی سەرۆكی یەكێتیدا هاوكێشەكە بە زیانی بەرەی ئێران دەگۆڕێت. راستە لە كۆنگرە كاردانەوەی دژایەتیكردنی پارتی وایكرد ئەوانەی نزیك لەپارتی بوون لاواز بكرێن و نزیكەكانی سولەیمانی سەركەوتن، بەڵام ئەم رووداوە شانسی د.بەرهەم زیاتر دەكات لە دەستگرتنی بەسەر یەكێتیدا و ئەمەش دەرئەنجامەكەی بەو جۆرە دەبێت كە پارتی و یەكێتی بخاتەوە بەردەم پێویستیی یەكهەڵوێستی و یەكڕیزییەكی حەقیقی كە لەم قۆناغەدا بەرژەوەندیی كوردستان ئەمەیان دەخوازێت نەك شەڕی ناوخۆ. لە مێژوودا زۆرجار رووداوی هاوشێوە روویانداوە كە ململانێ و قوڵبوونەوەی ناكۆكیی نێوان دوو لایەن، بووە بە دەرفەت بۆ تەرەفێكی تر. كوشتنی سولەیمانی سەرباری شكستی پرۆژەی بەگژیەكداكردنی كورد، ناكۆكیی ئێران و ئەمریكا دەگەیەنێتە ئاستێك، ئەو دەرفەتە بۆ كورد دێنێتە پێش كە پێچەوانەی ئەو ئاراستەیەی رووی لە شكست بوو، بكەوێتەوە سەر رێی هەستانەوە.
عەدنان عوسمان رۆژی یەک شەممە ٥/١/٢٠٢٠ کۆبونەوەیەکی گرنگی پەرلەمان ئەنجامدرا بەبێ بەشداری زۆرینەی هێزە سوننیەکان و کورد. راستە پێشتریش کەم تازۆر هەندێ دانیشتن و کۆبونەوەی پەرلەمان بایکۆتکراوە، بەڵام ئەمەی رۆژی یەک شەممە ئاماژەیەکی زۆر جیاوازی هەیە لەوانەی رابردو. کۆبونەوەی یەکشەممە بۆ رەنگرێژکردنی سیاسەتی دەرەکی عێراق و قسەکردن بو لەسەر رێکەوتنەکان و ئاسایشی نیشتمانی کە مەفروز وایە هەم پەیوەندی بەسەرجەم خەڵکی عێراقەوە هەبێت و هەمیش بە هەمو پێکهاتەکان. ئەم هەنگاوە بەبێ پرس و راوێژکردن بە لایەنەکانی تر و پێکهاتەکانی تری عێراق، وە بێ حسابکردن بۆ راو بۆچونیان، ئاماژەیەکە بۆ یەکلا بونەوەی رەسمیانەی بەغدا بەرەو ئاراستەیەکی خراپ و مەترسیدار و جۆرێک لە تاکڕەوی، کە پێم وایە نەک هەر عێراق تیایدا زەرەرمەند ئەبێت، بەڵکو ناوچەکەش لێی سودمەند نابێت. هەرچەندە دەستوری عێراق سەرجەم دەسەڵاتی ئەمنی و سەربازی و بەستن و هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی داوە بە دەسەلاتی ناوەند لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. زۆرینەی یاساکانیش بە زۆرینەی سادە تێئەپەڕێندرێت. هیچ میکانیزمێکیش نیە بۆ وەستانەوە دژ بە دەسەڵاتە تایبەت و حەسریەکانی حکومەتی بەغدا تەنانەت گەر نەگونجێتیش لەگەڵ بەرژەوەندی پێکهاتەکانی تر و بەتایبەتتر هەرێمدا، چونکە هەمو گۆڕانکاریەک دەبێ لەدەرەوەی دەسەلاتی حەسری ناوەند بێت.لەم حاڵەتە زۆرینەی پەرلەمانی عێراق( کە لەهەمو حاڵەتێکدا شیعەن) بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانێی خۆیان رەنگرێژی سیاسەتە باڵاکانی دەوڵەتی عێراق ئەکەن، بەڵام پێکهاتەو شێوازی ئیدارەدانی عێراقی نوێ، لە سالانی رابردودا، هەوڵدان بوە بۆ هاوسەنگی و بەهەند وەرگرتنی بۆچون و بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانی تر. تێپەڕاندنی هەردوو یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی پەرلەمان بە خێرایی و بێ هیچ گۆڕانکاریەک و بێ گوێدانە سەرنج و تێبینی لایەن و پێکهاتەکانی تر، ئاماژەیەکە بۆ ئەو قۆناغە نوێیەی روبەروی عێراق ئەبێتەوە. لێرەدا دەبێ کورد لەو هەنگاوانەو ئاماژانە تێبگات و بەو شێوەیە بێدەنگ نەبێت لە ئاست لاسەنگی بەشداری و شەراکەت لە عێراقی نوێی دوای سەدامدا. چەندە بۆ کورد گرنگە لەو ململانێ ئیقلیمی و جیهانیە، حەکیمانەو دور لە هاشوهوش و هەنگاوی نامەدروس، کاربکات و خۆی بەدور بگرێت لەهەر جۆرە تەرەفداری و لایەنگریەکی زەق و رەق، لەهەمانکاتیشدا دەبێ بەرونی کار لەسەر پرسی بەشداریی و دەسەڵات و پشکەکانی لە رەنگرێژکردنی سیاسەتی گشتی دەوڵەتی عێراقدا بکات و، چیتر رێگە بە ئینفرادکردنی تەنها بەشێک لە پێکهاتەیەک نەدرێت بە ئارەزوی خۆیان و لە چوارچێوەی قەناعەتە سیاسیەکانیان ئاراستەی سیاسەتە گشتیەکان وەرچەرخێنن. کورد یادەبێ بەشدارێکی راستەقینە بێت لەو پرسانەدا، وەیا دەبێ بیرێکی تر لە ئایندەو پێگەی خۆی بکاتەوە.
زانا حەسەن دوو ڕۆژە دوو وتار، بەڵام تەنیا لەفۆرم جیاواز و لەناوەڕۆك یەك دەست وخەت بەناوی دوو كارمەندی ڕادیۆیی ڕوداو هەریەك لە ئازیز كاك عارف و ڕێبوار ناوێكەوە بڵاوكرانەوە.. زۆر جوینەوەی وشەو ئەملاولا لە وتارەكانیان بەدی ئەكرێ، وەلێ نیهایەتی كەلامیان ئەوەیە كە گوایە ئەو تیمەی ئێستا بۆ قیادەی یەكێتی دەرچون، خواستی قاسمی سلێمانین، ئەوەم لاڕونە كە باڵێكی پارتی كە زیاتر بە باڵی سەربازی و مخابەراتی پارتی ئەژمار دەكرێن، تا ئێستاش شۆكی كۆنگرە بەری نەداون، چونكە بۆ ئەوان تاسان وفیراقێكی گەورەبوو بەلام ئەوەی لای من سەیرو سەمەرەیە ڕۆژنامەنوسەكانی نزیك لە باڵی بەڕێز نێچیرڤانن لەبەر دوو هۆكار. یەكەم: كاك نێچیرڤان گرفتێكی ئەوەتۆی لەگەڵ قیادەی ئێستای یەكێتی نییەو یەكەم كەسیش پیرۆزبایی كرد، وە من باش دەزانم لەو قیادە تازەیەش بۆ گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی سەر ڕاست ، نێچیرڤان مەرغوبترینیانە دووەم: كاك نێچیرڤان لەهەر پێگەیەك بوبێت بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ ئێرانیەكان و خودی ئاقای سلێمانیدا بوە، دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم قاسمی سلێمانی چەندە یەكێتی بینیبێت ئەوەندەش خودی نێچیرڤان بارزانی بینیوە، تا دوا ساتەكانیش هەمان بۆچونی بەشێك لەقیادەی یەكێتی هەبوو بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم ئەگەر ئەو دوو مرۆڤە بەڕێزە سەیرێكی پرسەی ا‌قای سلێمانی بكەن،لەهەولێر تەواوی بەشدارانی شاندی پارتی لەپرسەكە نزیكەكانی كاك نێچیرڤان بون ئەگەر ئەم دوو ڕۆژنامەنوسە وەك عامی پارتی بەرگری دەكەن، یەكەم كەسێك كە بۆ پارێزگاری هەولێر لە ڕێگەی تایبەتەوە بارزانی پەیوەندی پێوە كرد ، قاسمی سلێمانی بوو هەرخۆشی یەكەم كەس سوپاسی كرد ئەگەر ڕۆژی جومعە ئەو ڕوداوە ڕوینەدابوایە زانیاریەكان ئەوەیان ئەخستە ڕوو كە بەپشتیوانی ئێران و خودی سەركردە شیعیەكان كۆتای بەدەسەڵاتی سەرۆك كۆمارە یەكێتیەكە دەهات و دورنەبوو هۆشیار زێباری یان فواد حسێن جێگەی بگرنەوە.. ئێستا یان ئەوەتا بەم دوو وتارە دەیانەوێت یەكەم بەیاننامەی سەرۆكی هەرێمی بۆ ئیدانەی ڕوداوەكەو پرسەنامە پڕ مەحزونیەكەی سەرۆك بشارنەوە یاخود دەیانەوێت خۆیان بكەنە سەرقافڵەی شكاندنی ئەوشۆكەی پارتی و بەناوی گروپی شانزەی ۆكتۆبەرو قاسمی سۆزی جەماوەری پارتی بەلای نێچیرڤان بارزانیدا كێش بكەن... هەموو كەسیش لای ڕونە كە ئێران وخودی قاسمیش دەست وخەت وئیمزایان بەسەر عێراق ولوبنان وسوریا و یەمەن وافغان هەیە هیچ هێزێكی ئەو وڵات وهەرێمانش لێی دورنەبون وسیاسەت ومامەڵەیان لەگەڵ كردوە سەرنج: كاك عارف زۆر كات بۆچونەكانی نەتەوەیی وڕاشكاو بون. خۆشم لە چەندین وێستگە دەستخۆشیم لێكردوە سەیر بوو بۆم ئاوا تێكەوتوە لەهەموی سەیرتر لە گۆشەی كاك كۆسرەتەوە ویستویەتی بچێتە ناو ئامانجەكەی بەڵام خۆی باش دەزانێت كاك كۆسرەت خۆی سەرۆكی ئە نجومەنی یەكێتیە و دوو كوڕیشی بۆ سەركردایەتی دەرچوون ونەتەهمیش كراوە نەتەهمیشیش دەكرێ.. بۆچونی خۆمەو پەیوەندی بەپیشەكەمەوە نییە..
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 1 ئێران نایه‌وێت راسته‌وخۆ بچێته شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوه ، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت دۆناڵد تره‌مپ بكاته براوه‌ی یه‌كه‌م و پاڵه‌وانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكی ، ئه‌گه‌ر ئێران راسته‌وخۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات ئه‌وه ده‌بێته هۆكاری یه‌كڕیزی دیموكراته‌كان و كۆماریه‌كان و كێرڤی لایه‌نگری تره‌مپیش له ناو ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌كاته‌وه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاردانه‌وه‌دا زۆر به ئاسانی ده‌توانێت وا بكات ئێرانیه‌كان زیاتر له رژێم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بترازێن ، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و هه‌موو نادادی و نه‌بوونی ئازادی سیاسی و بیر‌و باوه‌ڕه‌وه كه نزیكه‌ی 40 ساڵه له ئێران‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و گه لانی ئێران له مافه‌كانی وتن و خوێندن و ده‌ربڕینی سیاسی بێبه‌شده‌كرێن ، به تایبه‌ت گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان . چوونه‌نێو شه‌ڕی ئێران له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو پێودانگێك به سودی ئه‌مه‌ریكا كۆتای دێت ، ئێرانیش ئه‌وه‌ی ناوێت . 2 تره‌مپ بۆ مانه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكادا ده‌یه‌وێت رۆڵی كه‌ڵه‌شێری شه‌ڕانی و براوه ببینێت ، بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له گیر‌و گازدانی ئێران ، ئه‌م یاریه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت ، تره‌مپ به‌م كاره ده‌یه‌وێت فشاره‌كانی نێو خۆ له سه‌ر خۆی لابه‌رێت و هاوسۆزی بۆ خۆی دروست بكات ، تا ئێران له‌م گه‌مه‌یه خۆی به دور بگرێت به سودی خۆی و زیانی تره‌مپ كۆتای دێت ، من باوه‌ڕم وایه ئێران ئێستا وه‌ك سته‌ملێكراو خۆی نمایش ده‌كات ، فرمێسكی ئاخونده‌كانی له‌سه‌ر تابوتی سلێمانی و یاوه‌ره‌كانی جۆرێكه له نیشاندانی ئه‌و سته‌مه كه لێیان كراوه ، رێك ئه‌مه زندوو كردنه‌وه‌ی كوشتنی حوسه‌ینه ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی ساردی خۆی له گه‌ڵ " شه‌یتانی گه‌وره " وه‌ك خۆی ناوی ناوه ، ئێران ده‌زانێت تاكوێ توندی بكات و له كوێ خاوی بكاته‌وه ، لایه‌نگرانیشی له وڵاتانی دیكه ده‌كرێت رۆڵێكی دیكه‌ی بۆ بگێڕن . 3 ئێران ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به قاسمی سلێمانی سپاردوه، ئه‌م رۆژه‌ی له‌به‌رچاو بووه ، بیرتانه‌پاسدارو به‌سیجه‌كانی له شه‌ڕی ئیران – عیراق كلیلی به‌هه‌شتیان له ملدا بوو ،جا كلیلی به هه‌شت له ملی سه‌ربازدا بێت ، ئه‌وه بۆ حاجی له نقێمه‌كه‌ی ده‌ستیدایه‌و لای خا منه‌ئی و ئه‌وانی تر ئێستا حاجی شه‌هیده ، نه‌ك لای ئه‌وان ته‌نانه‌ت لای سه‌رانی شیعه‌ی عیراق و لای سه‌ركرده‌و سه‌رداره‌كانی باشووری كوردستانیش ، ئێوه بینیتان كه‌س هێنده‌ی میرانی كه نوێنه‌ری راسته‌وخۆی بارزانی بوو شپرزه‌و داخدار نه‌بوو ، ئه‌و ته‌نانه‌ت له بری بنووسێ 2020 كه‌چی 2019ی نووسی بوو ، هه‌ر به‌راستیش مه‌رگی حاجی قاسم بۆ بارزانی كۆستێكی گه‌وره بوو، ئیتر له ته‌نگانه‌دا سوپاسی كێ بكات .
شێرزاد شێخانی به‌هه‌موو پێوه‌رێك جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا وئێران ده‌ستیپێكردوه‌و هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر خۆشكردنی مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه ئه‌كه‌ن كه به‌پێی ئاماژه‌كان عیراق ئه‌بێته گۆڕه‌پانی سه‌ڕه‌كی جه‌نگی داهاتووی ئه‌م دوو زلهێزه .. له‌دوای حه‌ماقه‌تی میلیشیاكانی شیعه به هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ، گۆڕانكارییه‌كی دراماتیكی له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی شێعه له‌عیراق وناوچه‌كه‌ش هاتۆته ئاراوه . به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا یاده‌وه‌رییه‌كی زۆر تاڵی له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌یان له‌تارانی ساڵی 1979 دا هه‌یه كه له‌بری شكستی هێرشی سه‌ربازه‌كانیان بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌مریكی جیمی كارته‌ر ، ئه‌مریكا باجێكی زۆر گه‌وره‌یدا و شه‌رمه‌زاری دونیاش بوو كه نه‌یتوانی بارمته‌كانی خۆی له‌و باڵوێزخانه‌یه‌دا رزگار بكات ، باجه گه‌وره‌كه‌ش به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌وسای ئه‌مریكا جیمی كارته‌ردا شكایه‌وه كه ویلایه‌تی دووه‌می له‌كییس چوو . بۆیه ئه‌مریكا نایه‌وێ جارێكی‌تر له‌سه‌رده‌می ترامپدا تووشی هه‌مان شكست ببێته‌وه كه ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنه بۆ ویلایه‌تی دووه‌می . به‌م پێێه‌ش ئێستا ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه دۆسیه‌ی ئێران به‌یه‌كجاری حه‌سم بكات به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه هێزی شیعه‌ومیلیشیاكانیان به‌ته‌واوی شكاندویانه به‌لای ئێرانداو له‌هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتوشدا شه‌ڕی ئه‌مریكای بۆ ئه‌كه‌ن . ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئیتر ئه‌مریكاش بێزار بوه له نفووزی ئێران له‌ناو عیراق و ناوچه‌كه‌شدا ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئێران به‌به‌رده‌وا‌می په‌لاماری به‌رژه‌وه‌ندی وهاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌دات، دیارترینیان ، بۆردومانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی و، پڕچه‌ككردنی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن و ، هاوكارییه‌كانی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی و ، رۆڵی گه‌وره‌ی له‌پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریاو، هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ گه‌رووی هو‌رمز و كه‌شتییه نه‌وتیه‌كان ، ئه‌مانه به‌گشتی زه‌نگی مه‌ترسی بوون بۆ ئه‌مریكای ترامپ كه سه‌رۆكێكه زۆر جیاواز له‌وانی پێش خۆی . ئه‌و هیچ حیسابێك بۆ رای گشتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زاتییه‌كانی ئیداره‌كه‌ی خۆیشی ناكات وعه‌قلی به‌چی بشكێت ئه‌و ئه‌كات . به‌پێی لێدوانه‌كانی ترامپ و سه‌رانی ئیداره‌كه‌ی باردۆخێكی زۆر سه‌خت چاوه‌رێی عیراق ئه‌كات ، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه به‌ته‌واوی خۆیان خسته ناو ئه‌جیندا دوژمنكارییه‌كانی ئێرانه‌وه دژ به‌ئه‌مریكا . بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقیش به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ، ئه‌گه‌ر چی له‌رووی یاساییه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نیه‌و نابێته هۆی وه‌ده‌رنانی ئه‌م هێزانه ، به‌ڵام بڕیاره‌كه خۆی له‌خۆیدا له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه كارێكی دوژمنكارانه بوو به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مریكا ، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ستایش و شوكرانه‌ی عیراق وده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو كه نه‌یهێشت عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت له‌ناو بچێت و شه‌ڕی گه‌وره‌ی دژی داعش وتیڕۆریسته‌كان كرد‌و پاره‌یه‌كی زۆریشی له‌و پێناوه‌دا خه‌رجكرد كه خۆی له‌تریلیۆنێك دولار ئه‌دات . جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌بوو هێزه شیعه‌كان تا ئه‌و راده‌یه هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ترین د‌وژمنه‌كانی بن له‌ناوچه‌كه‌دا كه ئێرانه ، چونكه ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عیراقی دوای روخانی سه‌دام فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكاو حاكمه‌كه‌ی بۆل برێمه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستای عیراقی له زه‌لكاوه‌كانی خوارووی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هێنایه‌وه‌و له‌سه‌ر سێنییه‌كی زێردا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عیراقی پێ به‌خشین . ئێستا ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بی وئایینیه‌ی عیراق كۆتایی پێبێنێ . چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ی به‌م سه‌ركردانه‌ی ئێستا نه‌ماوه . یان ئه‌وه‌تا كوده‌تایه‌كی عه‌سكه‌ری ئه‌نجام ئه‌دات ، یاخود جدییتر دێته ناو خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراق وهاوكارییان ئه‌كات ، یاخود لانیكه‌م به گه‌مارۆی ئابووری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناو ئه‌بات به‌تایبه‌ت كه ئێستا شه‌قامی عیراقیش له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئابووری و بێكاری وگه‌نده‌ڵی ووروژاوه‌و ، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ونفووزی ئیرانیش رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام . به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێستای عیراق كۆتایی پێهاتوه‌و ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌له زێرینه‌ی هاتۆته پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد ئیستغلالی بكات بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بوون .. كاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ئانو ساتێكی نه‌گونجاودا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ساز كرد‌و ، گوێی له‌داخوازییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌گرت و ریفراندۆمه‌كه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پشتگییری نێوده‌وڵه‌تی شكستیهێنا . ئێستا هاوكێشه‌كان گۆڕاون . خودی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌و قه‌ناعه‌ته‌ن كه‌وا عیراق به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌ڕیوه ناچێت و تاكه چاره‌سه‌ریش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی ، ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عیراقدا بچووكتر بێته‌وه . بایكۆتی كورد وسوونه‌ش بۆ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق باشترین هه‌ڵویستی سیاسی بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا یه‌كیانگرته‌وه ، بۆیه ئێستا ئه‌مریكا كورد‌و سوننه‌ش به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قیینه‌ی خۆی ئه‌زانێ له‌عیراقدا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریكا وئیداره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گێلیش نین عیراق به‌جێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاروویه‌كی چه‌ور بۆ ئێران ، راسته ئه‌مریكا زۆر بێزاره له‌هێزه عیراقیه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی له‌عیراقدا هه‌یه كه نه‌توانێ به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری بێت ، بۆیه لانیكه‌م هه‌وڵئه‌دات شوێنپێیه‌كی له‌عیراقدا بهێلێته‌وه ، هه‌م بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هه‌میش بۆ ململانێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیران وپاراستنی ئه‌منیه‌تی ئیسرائلیش . ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوه سه‌ركردایه‌تی كورد كار بۆ یه‌كهه‌ڵویستی ناوخۆیی بكاته‌وه‌و، به‌جیدی وراستگۆیانه هه‌وڵبدات كورد سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی : 1- دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزو راستیه‌قیینه به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی ده‌سته‌جه‌معی بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانییه . 2- جوڵه‌كردن له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ په‌یداكردنی پشتگییری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان . 3- هه‌و‌ڵدان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو سنووری ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ، ئه‌گه‌ر نا پشتگییری كردنیان له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان . ئه‌مانه به‌گشتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه داهاتوه ئه‌بێ به‌مه‌رجێك دیسان سه‌رانی پارتی له‌ئێستاوه شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ومه‌رجه‌عییه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نه‌كه‌ن و هه‌وڵی خۆ فه‌رزكردن به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا نه‌ده‌ن ، با كاره‌كه جارێ ده‌سته‌جه‌معی بێت دواتر له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كێ بردیه‌وه با ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست . پارتی فرسه‌تی زۆر گه‌وره‌ی له‌ده‌ست ئه‌م میلله‌ته داوه بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌مجاره بۆ یه‌كجاریش بێت با جدییتر كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكات ، پێمو‌ایه هه‌موو هێزه سیاسیی ومیلله‌ته‌كه‌شمان ئه‌مجاره پشتگییری ئه‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌م خه‌ونه .. ئێستا بارودۆخه‌كه له‌باره با ئه‌و فرسه‌ته زێرینه‌یه‌شمان له‌كییس نه‌چێ چونكه جارێكی‌تر دووباره نابێته‌وه ..