ساڵح ژاژڵەیی بەشی چوارەم لە م بەشەدا ئەمەوێت رونی بكەمەوە كە لە ئەنجامی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا كێ سودمەند و كێش زەرەرمەندبوو. بە كورتی: 1- كاك نەوشیروان سودمەندی یەكەم بوو لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا. دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ریفۆرم و سەرنەكەوتنی. كاك نەوشیروان توشی شكستێكی سیاسی و رێكخراوەیی وا گەورە بوو كە هەرگیز لە ژیانیدا چاوەڕوانی ئەوەی نەئەكرد، هەر ئەوەش بوو بە هۆكاری ئەوەی كە لە ناو یەكێتی بێتە دەرەوە. چونكە بڕوای وابو مانەوەی لەناو یەكێتیدا، دواڕۆژی سیاسی هێندەی تر تاریك دەكات. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان ویسگەیەك بوو سەروەری رابوردوی بە زیادیشەوە بۆ گێڕایەوە و زۆر بە گەورەیی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان دەركەوتەوە. كاك نەوشیروان بوو بە ژمارەیەكی گەورەتر لە بواری سیاسیدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەكەو وڵاتانی دەرەوە. ئەوەش سەركەوتنێكی سیاسی گەورەبوو بۆ داهاتوی خۆی. 2- كاك نەوشیروان لە دامەزراندنی كۆمپانیای وشەوە رەچاوی بەرژەوەندی مناڵەكانی كردبوو. حسابێكی زۆر باشی بۆ زامنكردنی داهاتویان كردبوو لە رێگای ئەوەی كە كۆمپانیای وشە ببێتە موڵك و مالی ئەوان. كۆمپانیای وشە هەموو بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێتەوە. هەموشمان ئەزانین دوای وەفاتی خۆی هەر بەو شێوەیە دەرچوو كە خۆی بەرنامەو پلانی بۆ دانابوو. 3- بەشێكی كەمی گۆڕانخوازانیش بە هۆی گۆڕانەوە بون بە ئەندام پەرلەمان یان پۆستی حكومییان وەرگرت ، ئەوانەش تازە دەستیان بە كاری سیاسی كردبوو. خاوەنی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی نەبون. زۆرینەی ئەوانەشی كە بون بە ئەندام پەرلەمان هەر دوای تەواوبونی خولەكەیان لە بزوتنەوەكە دوور كەوتنەوە. ئەوانەشی كە مابون. لە هەڵپەی وەرگرتنی پۆستدابون بۆ جارێكی تر. ئەگەر پۆستیان دەست نەكەوتایە. ئەكەوتنە رەخنەو گلەیی كردن و كشانەوەو وازهێنان. 4- زۆرینەی هەرە زۆری گۆڕانخوازان بەتایبەتیش ئەوانەی زۆر چالاك و دیاربون روبەڕوی ئەشكەنجەو لێدان و سوكایەتیی پێكردن و دوورخستەوە لە كارەكانیان یان دەركردن و نانبڕاوكردن و موچە بڕینیش بوون، لە بری دەسكەوت. 5- ئەوانەشی تەنها دەنگدەری گۆڕان بون و دیارنەبون. توشی بێئومێدییەكی گەورە بون و نە بڕوایان بە سەركردەكان و نە بڕوایان بە ئەحزابی سیاسی ماوەو گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی هەرچی بەرپرسی حیزبەكانن بەردەوام دەیانەوێت دەور و بەری خۆیان بخەڵەتێنن و بۆ خزمەتی خۆیان و كەسوكاریان و دەوروبەریان بەكاریان بهێنن. ئەمەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە بۆ سەر ئایندەی سیاسی هەرێمی كوردستان و هێواش هێواش خۆشەویستی بۆ نیشتمانیش نامێنێت و كەس لە خەمی كەسدا نابێت. دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا. روداوێكی سەرنج راكێش بوو. چاوەڕوانی ئەوەی لێ ئەكرا گۆڕانكاری گەورەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت. بەڵام پێچەوانەكەی راست دەرچوو. گۆڕانكاری زۆر خراپ و نەرێنی بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەندەی تر جەماوەری بێ هێواو بێ ئومێدكرد. دەرئەنجامە خراپەكانی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان: 1- لەكاتی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ژماریەكی زۆر لە سەركردەو كادرو پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرینی ناو یەكێتی بەشداری دروستكردنی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و رۆڵی سەرەكییان بینی لە هێزو قورسایی بزوتنەوەكەدا. لە بەرامبەردا یەكێتی لاواز بوو بەرامبەر بە نەیارەكەی كە پارتییە. دواجار ئەو لاوازبونەی یەكێتی بە زیانی هەموو دانیشتوانی زونی سەوز شكایەوە بە ئەندام و لایەنگری هەموو حیزبەكانەوە. چونكە لە روی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خرا. 2- ئەوەی زۆر گرنگە كە ئاماژەی بۆ بكەین و هەڵوەستەی لەسەر بكەین ئەوەیە كە بزوتنەوەی گۆڕان رۆحی ئۆپۆزسیون بون و بەرەنگاربونەوە و باوەڕ بە خۆبونی لە هەرێمی كوردستان توشی شكست و بێ ئومێدییەكی بێ وێنەكرد و چەندین ساڵی تری ئەوێت تا دۆخەكە وەكو پێش دروستبونی بزوتنەوەكەی لێ دێتەوە و خەڵكی هۆشیان بەبەردا دێتەوە. ئەو جۆش و خرۆش و فیداكاری و لە خۆ بوردنەی جەماوەر هەیانبوو لە پێناوی گۆڕانكاریدا بە جارێك مرد. ئەگەر سەیر بكەین پێش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دروست ببێت. میدیای ئازاد روڵ و كاریگەری خۆی هەبوو. راپۆرت و نوسینی رۆشنبیران لەسەر دەسەڵات كاریكەری گەورەی هەبوو. بەو هۆیەوە گوێیان بۆ ئەگیراو حسابیان بۆ ئەكرا. بەڵام كە بزوتنەوەی گۆڕان سەری هەڵدا ئەوەندە كاریگەری هەبوو، ئەمانەی هەموو داپۆشی ، ئەوە بو رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە كە خوێنەریان زۆر بوو هەر داخران. هەر كە بزوتنەوەی گۆڕان توشی شكست و لاوازبون بوو ئیتر كاریگەری لەسەر روداوە سیاسیەكان نەما. كەواتە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕوی سیاسیەوە نەك گۆڕانكاری ئەرێنی دروست كرد، بەڵكو بەجارێك پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانی تێكداو توشی پاشەكشەیەكی گەورەی كردو جەماوەری بە بێ ئومیدی بەجێهێشت. بە بۆچونی خۆم پاشەكشەو شكستی بزوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا نەك هیچی كەمتر نییە لە ئاشبەتاڵەكەی ساڵی 1975 بەڵكو خراپتریشە. ئەگەر سەرنج بدەین شكستی ساڵی 1975 شكستێكی سیاسی و سەربازی و بلانی نێودەوڵەتی بوو زیاتر لەوەی كە شكستی بیرو ئومێدبڕانبێت. هاوڵاتیان بڕوایان بە خەبات و تێكۆشان مابوو. بڕوایان بەسەركردەكانیان مابوو. هەرئەوەش بو بە هۆكاری دەستپێكردنەوەی شۆڕش دوای ساڵێك لە نەمانی. ئەوەبوو شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە رابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بە خەبات و تێكۆشان كردەوە و ئەم بارودۆخەو ئەم دەسكەوتانەی ئێستا بەرهەمی ئەو هەڵسانەوەیە. بەڵام شكست و پاشەكشە و لاوازبونی بزوتنەوەی گۆڕان روحی بەرەنگاربونەوەو خۆڕاگری مراند. متمانەی لەناوبرد. هیواو ئومێدی لاواز كرد. تەسلیمی ئیرادەی ئەو لایەنانە بوو كە لە سەرەتادا ئەم بزوتنەوەیە لە پێناوی لاوازكردنی ئەواندا دروستبوو. ئەم بزوتنەوەیە كارێكی وای كرد هیچ كەس باوەڕی بە هیچ سەركردەیەك نەمێنێت و هەموان بە خۆپەرست و بەرژەوەندپەرست بزانن. لە هەموی كارەساتبارتر ئەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان رۆلیكی كاریگەری هەبوو بۆ ناو زڕاندنی تەربیەتی حیزبی. بەهۆی ئەمەشەوە تەربیەتی كۆمەڵایەتی عورفی ناو كۆمەڵگاشی لەناوبرد. ئەوەی رێزو ئیحتیرام هەیە لە ناو ئەم حیزبەدا نەما. بزوتنەوەی گۆڕان حیزبایەتی هەر سوك كرد و كارێكی وای كرد. جەماوەر بێزی لە حیزبایەتی دێتەوەو رقیان لێی ئەبێتەوە. زۆربەداخەوە كوڕەكانی كاك نەوشیروان تەنانەت ڕێزیان لەمامی خۆشیان نەگرت. لەكاتێكدا ئەمان لە دایك نەبون لە شاخ هاوەڵو هاوڕێی باوكیان بووەو، دامەزرێنەری بێتەلەكانی یەكێتی بوە. دوای وەفاتی باوكیان هەر مەرحەباشی ناكەن و كوڕەكەشیان لە گردەكە دوورخستەوە. ئەمە كارێكی تەواو نامۆیە بە عورف و عادەتی كۆمەڵگەی كوردەواری. ئەمە داهێنانی كاك نەوشیروان بوو بەناوی نەوەی نوێ. كۆمەڵێك خەڵكی كردە دەمڕاستی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانیش هیچ حسابێكیان بۆ كەسانی تر نەئەكرد هەر خەمی خۆیان بوو. كار گەیشتبوە ئەوەی پاسەوانەكانی مەكۆ قسەی نەشیاویان لەسەر ئەم و ئەكرد و كەسیش نەبوو لێیان بپرسێتەوە. بەناوی ئەوەی ئێمە هەمومان وەكو یەكین. واتە داهێنانێكی وای هێنایە ئاراوە كە كەس متمانەی بەوەی دی نەمێنێ و لە ئەنجامدا بەسەرخۆشیاندا شكایەوە. ئەوەتا دوای نیوسەدە لە خەبات و تێكۆشان لە گەرمیان بە كاك عومەری سەید عەلی ئەڵێن. تۆ قسە مەكە تۆمان ناوێت. ئەمە ناو ئەنێی چی؟ لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ئەزمەی نەبونی سەركردە لە ئارادایە. هەموان چاوەڕوانی فریادرەسێكن كەس نازانێت كەی ئەو فریادرەسە لە دایك ئەبێت.
زەبەنگ بەهادین خۆپیشاندانهكان له پارێزگاكانی باشووری عێراق بهردهوامی ههیه , لهگهڵ ئهوهی سهرۆك وهزیران دهستی له كار كێشاوهتهوه بهڵام تا ئێستا دۆخهكه هێور نهبۆتهوه له بری ئهوه رۆژ له دوای رۆژ داواكاری خۆپیشاندهران زیاد دهكات و ژمارهی كوژراو بریندار لهسهر گۆرهپانی عێراقی له نێو خۆپیشاندهران زیاد دهكات , له سهرهتادا خۆپیشاندهران كۆمهڵێ داواكاری سادهیان ههبوو بهڵام ئێستا ئاراستهی داواكاری خۆپیشاندهران گۆراوه و بهرهو گۆرینی سیستمی سیاسی عێراق ههنگاو دهنێ رۆژ له دوای رۆژ ئاستی داواكاری یهكانیان بهرزتر دهكهنهوه . سهرتای دروست بوونی خۆپیشاندانهكان نهێنی یهك له پشت ئهم خۆپیشاندانانهوه پهیدا بوو ئهویش ئهو بوو ئایا كێ له پشت خۆپیشاندانهكانهوهیه ؟ خۆپیشاندهران ههموو جۆره تیكهَڵبوونێكی سیا سی و ئهمنی و مهزههبی یان رهت كردهوه كه ببهسترێتهوه به خۆپیشادانهكانهوه وه نهیانهێشت به هیچ شێوهیك لایهنه سیاسی یهكان تێكهڵی خۆپیشاندهران ببن , ئهمهش وای كرد كه هیچ كارزیما و كهسایهتی یهكی سیاسی نهتوانێت ئاراستهی خۆپیشاندانهكان بگرێته دهست و بۆ بهرژهوهندی یهكانی خۆی بیقۆزێتهوه , ئێستا عادل عبدالمهدی به شێوهیهكی یاسایی دهستی له كار كێشاوهتهوه بهڵام هێچ رێكارێكی دهستوری نی یه كه رێگه له عادل عبدالمهدی بگرێت له شوێنهكهی خۆی بمێنێتهوه , به پێ ی یاسا له كاتی نهمانی سهرۆك وهزیران یان نهخۆش كهوتنی یان وونبوونی ئهو كات دهستهلاتهكانی دهگوازرێتهوه بۆ سهرۆكی ووڵات ئهمهش له بابهتی ئێستای عبدالمهدی بهرجهسته نی یه بۆیه تا دۆزینهوهی چارهیهك ئهو له شوێنی خۆی دهمێنێتهوه ئهگهر وهك حكومهتی كار به رێكهریش بێت گرنگههر ئهو سهرۆك وهزیرانه . ئێستا ئهركی دانانی سهرۆك وهزیرانی نوێ لای پهرلهمان و سهرۆكی ووڵاته , ئایا دهتوانن كهسێك دابنێن زامنی هێور كردنهوهی شهقامی عێراقی بێت و جێگهی رهزامهندی خۆپیشاندهران بێت ؟ به دڵنیایی نهخێر . ئهوهی له گۆرهپانهكه دهبینرێ بهرهنگار بوونهوهی دهسهڵاتی حیزبه سیاسی یهكانی عێراقه له بهرامبهر خۆپیشاندهران بهڵام ئهوهی له پشت پهردهیه ئهم نمایشه گهورهوهیه دهستشكێنهوهی نێوان دهستی ئهمریكا و دهستی ئێرانه . دهركهوتنی سیستانی لهگهڵ كۆمهڵێك سهربازی عهسكهری نامهیهكه بۆ پشتگیری كردنی سیستانی له دهسهڵاتی سیاسی ئێستای عێراق به واتا سیستانی لهگهڵ مانهوهی ئهم دهسهڵاتهیه كه ئهمه خواستی سهرهكی ئێرانه ,راسته سیستانی پشتگیری داواكانی خۆپیشاندهرانه بهڵام له كرۆكی سیاسهتیا له راستی دا بهو جۆره نی یه , سیستانی وهك مهرجهعیهتێكی سهربهخۆ نیشان دهدرێت له عێراقدا بهڵام راستی ئهوهیه سیستانی ههمیشه دوا كارتی ئێرانه له عێراقدا كه به كاری دێنێت , سیستانی رابهرێكی ئێرانی كه مهرجهعیهتی عێراق دهكات , به دڵنیایی له كۆتا ههنگا و دا پارێزهری بهرژهوهندی ئێرانی یهكانه , سیستانی لهمپهرێكی سهخته له بهردهم ئهمریكی یهكان كه دهتوانێت ههموو ریسی ئهمریكی یهكان بكاتهوه به خوری , بهڵام ئایا ئهمریكا بێدهنگ دهبێ . ئهمریكا عێراقی بۆ ئهوه داگیر نهكرد كه وهك كێكێكی ئامادهكراو بیداته دهست ئێران بۆیه رێكاری سیاسی ئهمریكا له عێراق له ئێستا به دوا دهگۆرێ , له ئێستا به دوا ئهمریكا دهست دهكات به رێكخستنهوهی داشهكانی و پلانی نوێ بۆ داهاتوی خۆی له عێراقدا . ئهمریكا و ئێران ئێستا گرهو لهسهر خۆپیشاندهران دهكهن , ئێرانی یهكان دهیانهوێت خۆپیشاندهران بخهنه ناو داواكاری و تێوه گلانی سیاسی یهوه , ئهمریكی یهكانیش به ههموو شێوهیهك ناهێڵن خۆپیشاندهران بكهونه ئهو داوهوه , ئهمهش وا دهكات كه له ماوهی داهاتوو ئاراستهی خۆپیشاندهران بهرهو پێك ههڵپژان و به یهكدادان دا دهبات و ئالۆزی زیاتر له نێوان دهسهلات و شهقام دا دروست دهبێت . خۆپیشاندهران واز له داواكاری یهكانیان ناهێنن وه پاشه كشه ناكهن وه دهسهڵاتی عێراقیش هیچ چاریهكی پێ نی یه ئهوهی ئێرانی یهكان داوای دهكهن له دهسهلاتی سیاسی عێراق نایهته دی چونكه ئهم گهمهیهی ئێستا دهست شكانهوهی ئهمریكی یهكانه لهگهل ئێران وه عێراقی یهكان تهنها داشی دامهی گهمهیهكی ترسناكن كه داهاتوهكهی قوربانی زۆری لێ دهكهوێتهوه , داهاتوو ئهوهمان نیشان دهدات كه عێراق خۆێنێكی دی دهبینێتهوه تا ئارامی بدۆزێتهوه بۆ جارێكی تر, ئهمریكی یهكان بروایان بهوهیه كه دهبێتهوهعێراق وێران بكرێتهوه بۆ ئهوهی سهر له نوێ رێك بخرێتهوه دهنا نههێشتنی دهستی ئێرانی له ناو عێراق دا بهمشێوهیهی ئێستای خهونێكه ههرگیز به دی نایهت ئهوهی له كۆتایشدا دهبێته قوربانی خهڵكی عێراقه به سهرجهم توێژهكانی یهوه .
كامیل عومەر* ماوەیەكە، چەند هەوڵێكی جیاجیا بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن (میدیا) لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئەویش بە ئامانجی " سنوردانان بۆ ئەو پاشاگەردانیەی لە میدیای كوردیدا دەبینرێت"، بەڵام نازانرێت ئەنجامەكەی چی دەبێو بەكوێ دەگات، لەبەرئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنوسان بەتایبەت (ئەهلیو ئازادەكان) نەیاری خۆیان بۆ ئەم هەوڵانە دەربڕیووە. - ئەنجومەنی باڵای میدیا چیە؟ ئەنجومەنی باڵای میدیا، بریتیە لەو دەستە سەربەخۆو خۆبەخشەی كە هەوڵی چاككردنو بەرەوپێشبردنی ئەدای كاری رۆژنامەوانیو هۆكارەكانی پەیوەندیكردنو راگەیاندن دەدات لەرێی بەدواداچوونی ئەو سكاڵایانەی پەیوەستن بە پێرەوكردنی بنەماكانی ئێتیكی رۆژنامەوانی. بەواتایەكی دی مەبەست لەم ئەنجومەنە، هاوكاریكردنو بەرەوپێشبردنی شێوازی پێرەوكردنی كاری رۆژنامەوانیە بەئامانجی پاراستنی بنەماكانی ئێتیكیو پیشەو ئازادیی رۆژنامەوانانو دامەزراوە رۆژنامەوانیەكان. - ئەنجومەنی باڵای میدیا، بۆچی؟ لەبنەڕەتدا، بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنی باڵای راگەیاندنانە، كاردانەوەی دەسەڵات بووە بەرامبەر بە زاڵبوونی ئازادی رەها لەپیشەی رۆژنامەوانیدا، ئەمەش لەپێناو سنورداركردنی ئازادییەكانی رۆژنامەوانانو ئەو پێشێلكارییانەی ئەنجامیانداوە. هەر بۆیە روبەڕووی رەخنەی توندی بەشێك لە میدیاكارانو شارەزیان بوونەوەو پێیانوابوو: دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنانە پێویست نینو دەبنە لەمپەرو مەترسیو دواجار دەسەڵاتی سیاسی لەڕێگەیانەوە سانسۆر دەخەنە سەر رۆژنامەنوسانو سزای ئەو دەزگاو میدیاكارانە دەدەن كە بە پێچەوانەی سیاسەتەكانی دەسەڵاتەوە كاردەكەن. هاوكات بەشێكی دیكە لە پسپۆڕانو توێژەرانی میدیا بەرگرییان لە دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنانە كردو پێیانوابوو: ئەو جۆرە ئەنجومەنانە هیچ مەترسیەكیان بۆ سەر كاری رۆژنامەوانی نیە،چونكە تەنها رۆڵی راوێژكاری دەبینینو رێوشوێنی شیاویش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی رۆژنامەوانو دامەزراوەكانیان، سەرپێچی بنەماكانی ئێتیكی پیشەیی نەكەنو بەرژەوەندی گشتی بپارێزن. لەم نێوانەدا، رایەكی دی هەیە، پێیوایە: ئەگەر سیستمی وڵات دیموكراسی بوو، ئەوا ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە، كاركردن دەبێت بۆ پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانیو روبەرووبونەوەی ئەوانەی كە ئامانجیان كۆتوبەندكردنی ئەو ئازادییەیە، بەڵام ئەگەر ئەو سیستمانە نا دیموكراسی بوون، ئەوا ئامانج لێیان، چەسپاندنی خواستی دەسەڵاتداران دەبێت لەكۆتوبەندكردنی ئازادی رۆژنامەوانیدا. - ئەنجومەنی باڵای میدیا، لەكوێ؟ ئەگەرچی سەرەتاكانی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنانە لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی دەستیپێكردووە، بەڵام دواتر لە ئەمەریكاو بەریتانیا بەشێوەیەكی رێكخراوتر دامەزرێنران. لە وڵاتانی جیهانی سێهەمیش، دوای نیوەی دووەمی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنەكانی رۆژنامەوانی دامەزرێنرانو وڵاتانی هندستانو میسرو گاناو ئەندۆنیسیاو تونس پێشەنگ بوون. - هەرێمو ئەنجومەنی باڵای میدیا: چەند ساڵێك لەمەوبەر لەشاری هەولێر هەوڵێك درا بۆ پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی لە دژی بەرزبووەوە، شكستی هێناو سەری نەگرت. ماوەی چەند مانگێیشكە، جارێكی تر ئەم باسە سەریهەڵداوەتەوەو ئێستا بە كردەیی دوو هەوڵی جیا هەیە كە یەكێكیان چەند ئەكادیمیەكنو پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە، ئەوی تریشیان سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانەو بەهەمان شێوە پرۆژەیەكیان ئامادەكردووەو كۆبونەوەیەكی دوو رۆژەییان لە هەولێر بەناوی (دیداری نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان) بۆ رێكخستووە. سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم، كە ئەوەندەی هەڵمسەنگاندووەو تێبینیم كردووە، ئەو پرۆژەیەی ئەكادیمیەكان ئامادەیان كردووە، بە بەراورد بەو پرۆژەیەی سەندیكا زۆر باشترەو لەگەڵ پێوەرە پەسەندكراوەكاندا وێكدێتەوە، بەڵام كە هاتە سەر قبوڵككردن، بیگومان پرۆژەكەی سەندیكا وەردەگیرێت، لەبەرئەوەی ئەو سەندیكایە لەلای حكومەت شەرعیەتی یاسایی هەیە. لەكاتێكدا پرۆژەكەی سەندیكا كۆپیكراوی یاسای ئەنجومەنی باڵای میدیای وڵاتە عەرەبیەكانەو بەئاستێك بێكەڵكە كە بواری گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی تێدا نیە. - بۆچی دەڵێن( نا) بۆ ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم؟ گەر گریمانەی ئەوە بكەین، پرۆژەكەی سەندیكای رۆژنامەنوسان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم دوای گفتوگۆو تاوتوێكردن، دەبێتە پرۆژەیەكی نموونەیی، ئایا هەرێم پێویستی بەم پرۆژەیە؟ بێگومان، نەخێر، لەبەرئەوەی: 1- لەبەرئەوەی هێشتا ناتوانرێت بوترێت: سیستمی سیاسیو حكومڕانیی لە هەرێم، سیستمێكی دیموكراسیە، ئەوكاتە ئامانج لە پێكهێنانی ئەنجومەنە، چەسپاندنی خواستی دەسەڵاتداران دەبێت بۆ سانسۆركردنو كۆتوبەندكردنی ئەو پەراوێزەی ئازادیی رۆژنامەوانی كە لە هەرێم بوونی هەیە. 2- بەپێی ئەو ئەزموونەی كە لە هەرێم هەیە، پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنو كۆمسیۆنو سەندیكایانە كە دەبێ (سەربەخۆ) بن، نەك سەربەخۆ نابن، بەڵكو دەكرێنە پشك پشكێنەی حزبیو لە ئامانجی راستەقینەیان خاڵی دەكرێنەوە. بێگومان ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم لەم دابەشكارییە دەرناچێتو پرۆژە پێشنیارەكەش ئەم ئاماژانەی بەڕوونی تێدایە. 3- زۆربەی ئەوانەی بەدوای پێكهێنانی ئەم ئەنجومەنەوەن، ئەوەندی مەبەستی تایبەتیان هەیە لەوەی بكرێنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە باڵایەو بە پلەی بەرێوەبەری گشتی دابمەزرێنو ئیمتیازات وەربگرن (هاوشێوەی ئەنجومەنەكانی دیكە)، ئەوەندە بەدوای باشكردنی دۆخی رۆژنامەنوسیەوە نین. - دوا قسە: گەر پاساوی ئەو كەسو لایەنانە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم ئەوە بێت كە دۆخی میدیایی لە پشێویو پاشاگەردانیدایە، ئەوا گەر خۆیان نەدان نەكەن، باش دەزانن كە ئەوەی ئەو دۆخەی دروستكردووە، ئەو حزبو كەسە سیاسی و دەسەڵاتدارانەن كە بە پارەو قوتی ئەو خەڵكە، لەپشت دامەزراندنو بەڕێوەبردنو سپۆنسەركردنی، سەدان كەناڵو دامەزراوەی میدیایی سێبەرو هەزاران پەیجو ئەوكانتی بێخاوەنەوەنو رۆژانە هەواڵی ساختەو درۆی هەڵبەستراو ژەهر بڵاودەكەنەوەو پێشیلكاری دەكەنو پەلامار دەدەنو شەڕی بەرژەوەندییە تایبەتیو حزبیەكانیانی پێدەكەن، كە گومانم نیە، ئەم ئەنجومەنە ناتوانێت لێیان بپرسێتەوەو سزایان بدات. هەر لەبەرئەوە، دەبێ بڵێین: نا بۆ ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێم. *مامۆستای ئێتیكو یاسای راگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی
شوان ئەحمەد - ١ - ساڵانی دوای ڕوخانی دیواری بەرلین و لەبەر یەکهەڵوەشانی بلۆکی سۆسیالستی و یەکیەتی سۆڤیەتی جاران و پاشان هاتنە ئارای (ئەوەی پێیان دەوت سستمی نوێی جیهانی)، وەک ئەوە وابوو کۆتایی سەردەمی حوکمڕانە ستەمکارو دیکتاتۆرە خوێن ڕێژەکان و دەسپێکی دەسەڵاتدارە دزو تاڵانچی ومافیاییەکان بێت. باشترین دوو نمونەیەک لەم ڕووەوە، هەرێمی کوردستانە لەدوای ڕاپەرین و عێراقە لەدوای پرۆسەی ئازادی. - ٢ – ساتەوەختی ڕمانی دیواری بەرلین و لەبەریەکهەڵوەشانی یەکیەتی سۆڤیەت، هاوشان بوو بەهەڵکشانی ستەمکاری و زوڵم و زۆری بێسنوری بەعس. لەئەوجی دڕندایەتی ئەو ڕژێمەدا، کەنعان مەکیە لەترسی گیانی خۆی بەناوی خواستراوی (سەمیر خەلیل) ەوە، (کۆماری ترس)ی بڵاوکردەوە. مەکیە لەگەڵ فواد عەجمی دا لەو پێڕە بوون کەلەگەڵ ژێرەو ژورکردنی دەسەڵاتی بەعسدا بوون، وەک ئەوەی پێیان وابوو بێت، بەوە شەوی دەیجوری سی و پێنچ ساڵەی عێراقییەکان کۆتایی دێت وڕۆژی ئازادی و سەرفرازی دەست پێدەکات. بێئاگا لەوەی کەئەوە کۆتای (کۆماری ترس) و سەرەتای (کۆماری گەندەڵی) دەبێت، لەعێراقی هیواو ئاشتی. - ٣ - ئێمەش لەسەرەتاکانی ڕاپەڕیندا، لەو خۆشخەیاڵیەدا بووین و وامان دەزانی بەڕۆیشتنی بەعس و دامو دەزگا سەرکوتکەرەکانی، دەرگاکانی بەهەشتمان بەڕوودا دەکرێتەوەو بەختەوەری ڕوومان تێدەکات، کەچی نەمانزانی لەدیکتاتۆر و ڕژێمێکی خوێن ڕێژ قوتارمان دەبێت و دەکەوینە بندەستی دزو تاڵانچی چاو برسی و مافیاکانی نەوت و دەرمان و هیرۆین. - ٤ - بەعس کوردستانی وێرانکردبوو کەچی کەلەکۆڕەو گەڕاینەوە لەبری ئاوەدانکردنەوە، بەرەی کوردستانی کەوتنە هەڕاجکردنی نیشتمان و ئەوەی لەکارخانەو کانزای بەنرخ و شۆفڵ و ئۆتۆمۆبیل و هەرچی شتێ (دینارێ ، تمەنێ ، لیرەیەکی) بکردایە، ئاودیو دەکرا. لەعێراقی دوای سەدامیش هێزە شیعەکان کەجڵەوی حوکمڕانیان گرتە دەست، دەستیان دایە تاڵان و بڕۆیی و گەندەڵییەکی بێ حەدو حیساب کەوڵاتی بەم ئان و ساتە تاریک و نوتەکەی ئێستا گەیاند. - ٥ - پێدەچێت لەم جوگرافیاو ناچەیەدا خەڵک و خوا مەحکوم بن بەوەی ، یان لەساو پەنای دیکتاتۆرێکی خوێن ڕێژدا ژیان بەڕێ بکەن، یاخود لەبندەستی کۆمەڵێک دز و تاڵانچیدا، بگوزەرێنن. چ قەدەرێکی بەدە.
كەمال چۆمانی کاتێک وێنەیەکی جوان پێشکەشدەکەی لە حوکمڕانی، دەوڵەتداری، دیمۆکراسی، سیاسەت، پێکەوەژیان، عەدالەت و مافی ئینسان، هیچ پێویستیت بە شەکانەوەی ئاڵا نییە چونکە ئەمانە خۆیان دەبنە ئاڵا و وێردی سەر زمانی خەڵک. ئەمانە لەسەر روخساری هەر نیشتیمانییەک دەشەکێنەوە و ناسنامەی وڵات دەبن. بەڵام کاتێک هیچ لەمانەت نین، ناشتوانی وەڵامدەرەوەی دروستکردنی دۆخێکی وا بی، هەڵبەتە ناتوانی ئاڵا بەبەرزی رابگری و دەبێ هەوڵی گەوجاندن بدەیت. بۆئەوەی ئاڵامان شەکاوە بێ، پێویستمان بە ئیشە ئیش نەک خۆنماییشکردن. پێویستمان بە مەعریفەیە لە زانکۆکان نەک حیزبایەتی. پێویستمان بە عەدالەتی کۆمەڵایەتییە تا نیشتیمانییان هەستنەکەن "٢٣ ساڵە لەژێر ئاڵای کوردستان ئازار دەچێژن". ئێمە ئازاترین نەتەوەین لە کروزانەوە و خۆنیشاندان بەزەلیلی و چەوساوەیی. کارامەترین نەتەوەین لە شاردنەوەی کەموکوڕییەکانمان بە گوتاری قەبەقەبە و پفدراو. چالاکترین نەتەوەین کە بە مۆب دەجوڵێین بۆ کاری سادە. ئێمە کاری گەورەمان لەدەستنایێ هەربۆیە بە کاری بچوک تێنویەتیی گەورەیی شکۆمان دەشکێنین. ئەو کۆمەڵگە روکەشە و ئەو گەنجە سادە-بیر و ئەو زانکۆیە پڕ جەهلانە و ئەو سەرکردە بێ ستراتیژ و ئەو رۆشنبیر و میدیایە بێ مەعریفانەمان کە تا ئێستا نەیانتوانیوە شکۆی ئینسانی کورد دروستبکەنەوە، نەیانتوانیوە تا ئێستا ناسنامەی کوردیی دروستبکەنەوە، نەیانتوانیوە تا ئێستا زمانی کوردیی دو هەنگاو پێشبخەن، نەیانتوانیوە هەنگاوێک دەوڵەتداریی کوردیی پێشبخەن و پڕۆژەی نیشمانیی کوردستانیی وێنەبکەن، هەڵبەتە زۆر لەسەر پێ دەبن بۆ "رۆژی ئاڵا" کە تا ئێستاش پێیانوایە تیشکەکانی رۆژەکەی ناو ئاڵا دەبێ بیست و یەک بن چونکە "٢١ی ئادار" سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی کوردییە! بەر لە هەر شتێک، پێویستە ئەوە یەکلایی بکەینەوە ئەم ئاڵایە ئاڵای کوردستانی باشور/کوردستانی عێڕاق/باشوری کوردستانە نەک ئاڵای چوار پارچەی کوردستان. ئێمە ناکرێ ئاڵای ئەو پارچەیەی کوردستان بسەپێنین بەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دا، پارچەکانی دیش هەقی خۆیانە ئاڵای خۆیان هەبێ لایکەم ئێستا پڕۆژەی کوردستانی گەورە لای هیچ هێزێکی سیاسیی و رۆشنبیریی کوردیی نییە. هەوڵدان بۆئەوەی ئەو ئاڵایە بکرێتە ئاڵای هەمو کورد جگە لە ئاژێندایەکی پاوانخوازیی هەندێ سەرکردە و هێزی هەرێمی کوردستان، هیچی تر نییە. بۆ من رۆژی ئاڵا، واتا رۆژی دوبارە تێڕامان لەو ئاڵایە؛ دەبێ چی بکەم بۆ ئەو ئاڵایە بەبەرزی بشەکێتەوە و تا بەبەرزی بمێنێتەوە، بەرزییەک بەقەد باڵای دیمۆکراسییەکی راستەقینە، عەدالەتێکی دروست، حوکمڕانییەکی ژیاندۆست، سیستەمێکی سیاسیی کە تێیدا مافی ئینسان و ئازادیی رادەربڕین رێزلێگیراون. - ئەو پۆستە ٢٠١٤ لێرە پۆستکراوە، ببەخشن بۆ ئەوانەی پێشتر بینیویانە و سەریانم پێوە ئێشاند.
حلمی رهسول رهزا دوای ئهوهی رێبوار كهریم وهلی بۆ ماوهیهكی زۆر له پێگهو سایت و پهیجهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نوسینی لێ قهدهغه كرا، جارێكی تر دهركهوتهوهو دهستپێكی ئهم دهركهوتنهوهیهشی به پهلاماردانی بۆ سهر دكتۆر بهرههم و یهكێتی دهستی پێكردهوه. پێدهچێ ئهمه سهرهتای ههڵمهتێكی نوێ بێت وهك بهرتیلێك بۆ وهرگرتنهوهو قبولكردنهوهی لهسهر كاره كۆنهكه، چونکە ئێستا پەلاماردنی ئەو بەخشیشی هەیە! له نوێترین نوسینیندا ناوبراو بهناونیشانی (یهكێتی لهسهردهمی لاهوردا) و له پهرهگرافێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه مهعلوم نیه دكتۆر بهرههم وهك جێگری دووهمی سكرتێری گشتی بهشداری كۆنگره دهكات و ناونیشانی ئهم پهرهگرافهی نوسینكهی به پیاوه لاوازهكهی كۆنگره ناوهزهند كردوه، من نازانم لاوازی لای نوسەر چ مانایەکی هەیە! خۆگەر لاوازی دكتۆر بهرههم لهوهدا بێت نهوتی نهدزیوهو دهستی بهسهر داهاتی كوردستاندا نهگرتوه، یان پیلانگێڕی نهكردوهو دهستی دهرهكی پهلكێش نهكردوه بۆ ناو خاكی كوردستان، ئەوا راست ئەکات، یان ئهگهر لاوازیهكهی لەوەدا دەبینێتەوە کە عهشیرهت و هێزی چهكداری نییه، یان پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی لێناكات و لهوهتهی بۆته سهرۆك كۆمار پیلانگێڕی له دژ ئهنجام دهدات، ئەوا لەوەش راست ئەکات، رەنگە مەبەستی بێت بڵێت: لە ناو حزب لاوازە، بەڵام ئاخۆ پێوەری بەهێزی ناو حیزب دابراوە لەبەهێزی ناو کۆمەڵگەوجەماوەر؟. بەپێچەوانەوە ئهوانەی لەسەرەوە باس کران بەشێکن لە هێزی گەورەی هەر سەرکردەیەک له چاوی عهوامدا، نهك لاوازی. دنیای سیاسی ئێمە پریەتی لەسەرکردەی بەهێزی ناو حزبەکان، ئەوەی لای ئێمە کەمە لەجۆری دکتۆر بەرهەمە کەدەتوانێت بەبێ رەتڵی حیمایە بچێتە شوێنی گشتی و تێکەڵ بەخەڵک بێت و ئومێدی لەسەر هەڵچنرێت. پێگهی دكتۆر بهرههم له جوڵه سیاسیهكانی خۆی و ئهو قهدره نێودهوڵهتی و ههرێمایهتیهیه كه خودی خۆی دروستی كردوه، نهك بەرتیلی نەوت چاو ساخی بۆ دوژمن .. كاك رێبوار گەر نوسەرێکی حهق بێژه و تهنها وتنی راستیهكانی لامهبهسته، دهبێت له پێشهوه رهخنه له شوێنێكی گرنگترەوە دەست پێبکات و پرسیاری ئهوه بكات بۆچی تاكو ئێستا دۆسیهو دیكۆمێنتهكانی سهرۆكایهتی كۆنی ههرێم رادهستی سهرۆكایهتی نوێ نهكراوه، پرسیار لهوه بكات بۆچی چهندین مانگه سهركردهكانی ئهولا هیچ كۆبونهوهیهك ناكهن و ئهسڵهن ههندێكیان ههر ون بوون لهسهر گۆڕهپانهكه و دیار نین، چەند مانگە خێرە لەم هەموو روداوە کۆبونەوەی م.س ناکرێت! دهبا لێرهوه دهست پێبكات قسهی لهسهر بكات نهك بهدوای دهنگۆ بكهوێ و خۆی لەم فاكتانە بدزێتەوە وێلی دهنگۆی ئەوە بێت ئایا دکتۆر بەرهەم بەهۆی دۆخی عێراقەوە بەشداری کۆنگرە ئەبێت یان نا! ئەمە جێگەی گومانە كاكی نوسهر نایەوێت یان ناوێرێت لهسهر فاكتهكان قسه ناكات، کەچی له دوورهوه خهریكی گومان بردنه. خۆ ئهگهر ئهم ههلشاخاندنانه به دكتۆر بهرههمدا ببێته مایهی ئاشتكردنهوهو گهڕاندنهوهی نووسهر بۆ سهر ئیشه كۆنهكهی خۆی ئهوا حهقی گهردن ئازادی ههیه، بهلام پێدهچێ هیچ یهكێك لهم نوسینانه نهبێته مایهی شهفاعهت بۆی، چونکە جۆن بەئاماژەیە هێنرایەوە دور نییە بە ئاماژەیاکی تر دوربخرێتەوە.
كارمەران محەمەد روژی هەینی 15 /12/2019 لە پەیجی ئاوینە كوپی (وینە) پروژە یاسای ئاماژە پیكراوم بینی كە ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی كردوە بۆ پەرلەمانی كوردستان . زۆر خۆشحاڵم كە هەنگاویكی جدی لەو جۆرە نراوە بۆچاكسازی و دلنیاشم كە هەموو ریگادورەكانیش بە یەكەم هەنگاو دەست پیدەكات ،وەكو كەسیكی شارەزا لە بواری كارگیریدا بە پیویستم زانی ئەم سەرنجانەی خۆم بخەمە بەردەستی خەمخۆران و جیبەجیكارانی ئەم چاكسازیە. ئەوەی هەستم پیكرد لە یەكەمین خویندنەوەم بۆ پرۆژەكەدەست براوە بۆ هەموو شتەكان بەسەریەكەوەكە پیویسە چاكبكریت و بەتەواوەتی پەلەپەلی پیوە دیارە،كە ئەمە كاریكی دلخۆشكەرە بە واتای نیەتیك هەیە كە(بە پەلە) دەیەوی هەمووی ریك بخاتەوە و چاكسازی بكات .وهەر چەندە كە چەند سالە بەو ناریكی نا یەكسانیە رۆشتوە بەلام هەرچونیك هەیە ئەمرۆش چاك بكریت و ریك بخریت بەیاسا و رینمای بكریت باشترە لە سبەی. هەرچەندە ئەوەی بلاو كراوەتەوە ئیستالەبەردەستم دایە مسوەدە/ پروژە یاساكەیە و لەداهاتودا كە لە پرلمان و خویندنەوەو چاك كاری و جوانكاری بۆ دەكریت بەلام ناتوانم كە سەرنجەكانم نەخەمە روو و ئومیدەوارم كە بە نەزەری اعتبار وەربگیری. دەبوایە پرۆژەكە بەچەند بەشیك رەوانەكرایە بۆ پرلمان نەك بەو جورەی كراوە ، و دەبوایە لانی كەم ریزبەندی ئیداری بۆ بكرایە و ئەو كاتە دەتوانرا لە هەمان روژ و كاتدا هەمووی بە یەك پاكیج بنیررایەبۆ پرلمان. بەلام ئیستا ئەو كارەی كە ئەنجومەنی وەزیران دەبوایە بیكردایە كەوتوتە ئەستوی پرلمان كەدەبی بەشەكان جیا بكاتەوە و ریبەندی ئیداریان بۆبكات.ئەمەش گەرپرلمان سلاحیەتی ئەو دەستكاریەی هەبی لە رووی یاساییەوە. گەر بتەوی هەموو شتەكانیش لە دامو دەزگاگانی حكومەتی هەریم دا ریك بخەیت دەبی هەنگاو بە هەنگاو یەك بە دوای یەكدا شتەكان ریك بخەیت . و لیرەدا مەبەستم ئەوەنیە كە كات زور بخایەنی ،دەتوانری هەمووی لەماوەی چەند مانگیكی كەمدا جیبەجی بكەیت . وە بۆ ئەوەی جاریكی تر پرۆژەكە ریكبخریتەوە دەبی بەم جورە ریزبەندی بكریت : • ریك خستنی میلاك و چونیەتی دابەش كردنی فەرمانبەران لە دامودەزگانی هەریم بۆ نمونە گەر ئەفسەریكت هەبی چەند سەربازی لەبەردەست دایە و تایبەتمەندیەكانیان چیە .... یان كە بەریوەبەریكی گشتی دادەنیت دەبی چەند مسول قسم و مسول شعبەو ... پیویستە كە لەبەردەستی كاربكەن • عنوان وەزیفی و پلەی وەزیفی موچەی بنەرەتی بە یاسا و رینمایی ریك بخەیت و بە سەرگشت دام و دەزگاكانی هەریم دا جیبەجی بكریت ( لە پرۆژەكە بەشی حەوتەم خالی دوەم دا هاتوە) • لەو یاسایەی سەرەوەدا یان بە رینماییەك هەموو وردەكایەكانی علاوە و ترفیع و یەكەم موچە و یەكەم دامەزراندن و اجازات و هەمووی باسبكریت و مەرجی دامەزراندن و تعهدی دەستنوسی دامەزراندن و فحوساتی پزیشكی دامەزراندن ... هەمووی باسبكریت ( بۆ ئەمەش دەتوانری سود لە یاسا و رینماییەكانی حكومەتی فیدرال وەربگیریت ) • یاسای موچەی فەرمانبەران دابریژری كە لە سەروك هەریم تا خوارەوە بگریتەوە و تەفسیلی هەمووفلسیك باسبكریت كە هەر فەرمانبەرە چەند وەردەگریت جیاوازی یەكان بەتەواوەتی دەستنیشان بكریت (له موچەی بنەرەتی، بری علاوە بۆ هەر پلەو مەرحەلەیەك ،بری دەرمالەكان ( بروانامە، ختورە ، سكن ، میوانداری، و یاساو رینمای ایفاد و سەفەر دانریت .... ) وە بری لیبرینی خانەنشینی ( توقیفاتی تقاعدی )كە زور گرنگەباسبكریت توقیفات تقاعدی چەندەو لە چی دەبریت و موزەفەكە چەند دەدات و دەولەت چەندی بۆ دەدات. • دوای ئەنجامدانی ئەوانەی سەرەوە ،ئیستا كاتی ئەوەیە كە دەستەی خانەنشینی دروست بكەین و دەبی بە یاسا بیت ، یاساكە پیناسەی دەستەكە بكات و باسی ئامانج لە دامەزراندنی دەستەكە و هەیكەلەو بودجە و عائدیە و هەموو شتەكانی تریش روون بكریتەوە. و جۆری پەیوەندیە ئیداریەی و مالیەكەی ئەم دەستەیە لەگەل وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران و پرلمان و دامەزراوەكان چون دەبی تەنانەت لەگەل كومپانیاكانی سیكتەری تایبەت چونكە ئەوانیش كارمەندەكانیان دەبی بەشیك بن لەوكەسانەی كە تقاعدی بیانگریتەوە. • یاسای استسماری سندوقی تقاعد دەربكریت تاوەكو بتوانری ببیتە دەستەیەكی استسماری( وەكوئەوەی كە لە هەموو دونیا دا هەیە ) و خۆی ببات بەریوە و بتوانی موچەی گشت خانەنشینان بدات . • دواجار چاوخشاندنەوە ی تەواوەتی بكریت بە گشت موچەی خانەنشیندا لە هەریم و لەسەر بنەمای یاسایەكی توندوتول كە یەكسانی بۆ هەموان دەستەبەر بكات و كەس بەدەر لەو یاسایە موچەی خانەنەنشینی وەرنەگری . ئەمەی لای خوارەوە بەشیكن لە و خالانەی كە بە پیویستم زانی باسیان بكەم و سەرنجەكانم لە دوو خانەدا پولین دەكەم ، هەندیك لە سەرنجەكانم جوانكاری و زمانەوانین و بەشیكی تریان ئیداری و مالین . سەرنجە ئیداری و مالیەكان بەشی یەكەم / ئامانجەكانی یاساكە ماددەی 1: دووەم : دەستەی خانەنشینی باشتر وایە لەگەل ئەم چاكسازیە یاسای دەستەی خانە نشینی تشریع بكریت ئەگینا بەم جۆرە وەكو ئەوە وایە قسە لە سەر شتیك بكەیت كە نیە چونكە بە بی دارشتنی یاسای تایبەت بە دەستەی خانەنشینی ناتوانیت كاری خانە نشین ریك بخەیت واتە یەكەم هەنگاو دانانی دەستەكەیە. تەنانەت لە بەشی ٍسییەم ئاماژە بو سندوق تقاعد كراوە !!! كە تا ئیستا نیە و ئەوەش خوی كارەساتە چونكە بەو جۆرەی ئیستا هەموو بودجەی هەریم بەشی خانەنشینان ناكات بە تایبەت كە ژمارەیەكی خەیالی لە وەزیرو وەكیل وەزیر خانەنشینن بە بی ئەوەی خزمەتەكەیان مستەحەقی تقاعدی بیت .واتە دەبیت دەستەی خانەنشینی دروست بكریت ئەوەش بە یاسا دەبیت و دەبیت لە یاساكە هەموو ئەم شتانەو زور شتی تر باسبكریت كە لە پیشەوە باسمكردوە(پیناسەی دەستەكە بكریت ئایا خەدەمیە یان استسماریە ،هیكەلیەی دەستەكە چەند كەسن و پلەكانیان چیەو و كی سەروك دەبیت ،ئایا مرجع ی دەستەكە كی دەبیت (سەروكی ئەنجومەنی وەزیران یان برلمان یان سەروكی هەریم )،چەند فەرمانبەری دەبیت و پلەو ناونیشانیان چییە ،بودجەی دەستەكە لەكویوە دیت پەیوەندی دەستەی خانەنشین و حكومەت چون دەبیت و چون ( توقیفات تقاعدی ) كۆدەكاتەوە و حكومەت چەند پارە دەدات وفەرمانبەرەكە چەند دەدات (دەبی بە ریژەی سەدی لە موچەی بنەرەتی دیاری بكریت تا یەكسانی بەرجەستە ببی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەریم )لە حالەتەكانی مۆلەتی دریژ خایەندا ئەو برە پارەیە چون دەگوریت .... ئەو پارەیە چون هەلدەگیریت و چۆن استسمار دەكریت و سلاحیەتی استسمار بە كی یە و چەند ئەولەویەتیان دەدریتی بو استسمار لە پرۆژە حكومیەكاندا..... تا ئەم دەستەیە كامل نەبی ناتوانی یاسای خانەنشینی جیبەجی بكەیت (دەتوانری سود لە قانون هیئە تقاعد العراقیە وەرگیریت ) بەشی دووەم بواری خانەنشینی : ماددەی دوەم : لە خالە 1 دا هاتوە كە ریژەی 25% ..... لە خالی 2 دا هاتوە كە ریژەی 2.5% بۆ هەرسالیكی خزمەت ..... واتە : نمونەی یەكەم : گەر وكیل وەزیریك سەرجەم موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت و 20 بیست سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 4 ملیون ) واتە شەش ملیون وەردەگری !!! بەلام بە پیی خالی 3 دادەبەزی بۆ 70% دەبیت بە 5.6 ملیون نمونەی دووەم : گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت و 10 دە سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 2ملیون ) واتەچوار ملیون وەردەگری !!! نمونەی سییەم: گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی 8 ملیون دینار بیت 4 چوار سال خزمەتی هەبیت واتە یەك خولی حكومەت ( 2 ملیون + 800 هەشت سەد هەزار ) واتەدوو ملیون و هەشت سەد هەزار دینار وەردەگری !!! هەرچەندە نمونەی دوەم و سییەم ی لای سەرەوە( بە پیی یاسای خانە نشینی حكومەتی فیدرال) نابیت موچەی خانەنشینی بدریتی من تەنها بۆ نمونە باسم كردوە چونكە بەپیی یاساكانی ئیستا لە هەریم پیادە دەكریت هەموو پلە تایبەتەكان موچەی خانە نشینی وەردەگرن !!! بە بروای من ئەو برە پارانە هەمووی نایەكسانی تیدایە كە لەگەل فەرمانەرانی ریزەكانی خوارەوەو گرفتەكە چارەسەر ناكات و هۆكەشی ئەوەیە كەاعتماد نەكراوەتە سەرموچەی بنەرەتی ( راتب الاسمی ) كە اساسی تقاعدیە و بە هیچ جوریك باسی بروانامە نەكراوە !!!! گەر بتەوی قانونیكی یەكسان و عادلانە دابنییت ،دەبی یەكەمین جار موچەی بنەرەتی دەستنیشان بكەیت بۆ هەموو پلەكان لە سەروك هەریم تا فەرمانبەری پلە نزمەكان و دەرمالەی ناونیشانە وەزیفیەكان و بروانامەكان دابنیت چونكە ئەوانە هەمووی اعتماد دەكەنە سەر مووچەی بنەرەتی... ئەوەش خۆی بابەتیكی دریژە... لیرەدا دەتوانین سود لە هاوكیشەكانی یاسای خانەنشینی عیراقی وەربگرین ئەمەش بەمەرجی كە هەموو كەس موچەكەی بە مووچەی بنەرەتی دەستنیشان بكریت و كەس لە گوترە موچە وەرنەگریت. سییەم : ( راژەكەیان بۆ هەژمار دەكریت ) روون نەكراوەتەوە چون هەژمار دەكریت بۆ نمونە پزیشكی دەبیتە ئەندام پرلمان دوای چوار سال دیتەوە نەخوشخانە بۆ وەزارەتی تەندروستی نارەوایە گەر چوار سالەكەی وەكو خوی بۆ هەژمار كری لانی كەم دەبی بە شەش سال یان هەشت سال بۆی هەژمار كری تاوەكو هانیان بدەین بگەرینەوە سەر كارە كونەكەیان بە مەرجی دەبیت توقیفات تقاعدی ئەو فرقە بدات بە كاملی ( 2سال * 12 مانگ * موچەی بنەرەتی ئەندام پرلمان * 25%) لەم كاتەشدا ئەو سالانەی خزمەت لە پرلمان بۆ مەبەستی علاوە و ترفیع و تقاعد حساب دەكریت . شەشەم: دەبی بنوسری ( بدون اپر رجعی ) حەوتەم : كە 3 سال دەخریتە سەر خزمەتەكەی دەبی ( توقیفات تقاعدی كامل) ئەو سالە زیاد كراوانە بدات 12 + 3 = 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 3 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) 13 + 2= 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 2سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) 14 + 1 = 15 دەبی توقیفاتی تقاعدی 1 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی ) ماددەی 3: پیویستە یاسا و تعلیمات بۆ حالەتی مردن و شەهید بوون دەربكریت ماددەی 4 : یەكەم : دیسانەوە وردەكاریەكانی یاسای دەستەی خانەنشینی پیویستە دووەم :ریكارە مالیەكان و ئالیەتی تحویل كردنی توقیفاتەكان تقاعدی بۆ دەستەكە چون دەبیت و ئەو دەستەیەش چون بودجەی سندوقەكە وەبەر دینن ( استسمار) ماددەی 6: بدون اپر رجعی بەشی سیەم ریكخستنەوەی ماف و امتیازات... بەگشتی دەبًًًی وەكو هەموو سستەمی دونیا دوو موچەی رابگیریت جگە لە خاوەن پیداویستی تایبەت كە بۆی هەیە جگە لە موچەی خاوەن پیداویستی موچەی وەزیفەكەشی وەربگریت و لە حالەتی خانەنشینی خاوەن پیداویستی دەبی بە یاسا چارەسەر بكری كە كام موچەیەی دەدریتی. بەشی چوارەم نەهیشتنی سودمەندبوون پینجەم : لەكاتی گەراندنەوەی فەرمانبەرانی خانەنشین بۆ وەزیفە ..... ئەمە بە دوو جور دەبی : یەكەم بە شیوەی گرًیبەست دەبی كەشفی موچەی خانەنشینی خوی بكات و لەسەرو ئەوەوە بە پیی رینمای موچەی زیادی بدریتی( بۆ نمونە لە حكومەتی فیدرال گەر بەریوەبەری گشتی بگەریتەوە بۆ وەزیفە بە گریبەستی سالانە ، مانگانە یەك ملیون دیناری دەدریتی و لەوەش باجی دەرامەتی لیدەبرن) دوەم : گەر بە میلاك بگەریتەوە دەبی موچەی خانەنشین یەكەی بوەستینی ومامەلەی دامەزرانەوەی بۆ بكریت ( اعادە التعین) ئەوەش بە یاساو رینمایی دەكریت ( چونكە دوای چەند سالیكی ترجاریكی تر كە دەچیتەوە بۆ خانەنشینی نابی امتیازاتەكانی احالە بۆ تقاعد كە كاتی خۆی وەریگرتوە جاریكی تر سودمەند بی لیی) بەشی حەوتەم دووەم : گرنگ ترین و اساسی ترین كار ئەمەیە كە دەبی پیش هەموو شتیك بكریت یەكخستنی عنوان وەزیفی و دەرەجەی وەزیفی و راتبی وەزیفی و هەر لیرەوە بە هەمان یاسا باس لە راتب اسمی و دەرمالەو و اجازات ( اعتیادی ، نەخوشی ، اجازە دراسی ... و اجازەی بی مووچەو ... و..و..و.... و جۆرەكانی بكریت بۆ هەموو پلەكان لە سەروكی هەریم تا خوارەوە سەرنجە زمانەوانی و جوانكاریەكان • ماددەی 1 : یەكەم /(سوودمەندبونی ناشایستەیی ) تعبیرەكە قورسە و زیاتر بەلای دزی و كاری نارەوا لیكدەدریتەوە باشتر وایە بنوسرًی ( بەشیك لە نایەكسانی ) دووەم /( بەدامەزراوەیكردن و یەكخستنی )واتە پیشتر دامەزراوە نەبوە ئەی چی بوە، باشتر وایە بنوسری ( ریكخستنەوەی و یەكخستنی ) چوارەم / (لەسەر بنەمای تەمەن و بروانامەوسالانی خزمەت ) ریزبەندیەكەی هەلەیە و دەبی بكریت بە ( سالانی خزمەت و بروانامە و تەمەن ) چونكە بۆ خانەنشین و هەموو كاریكی تر لە وەزیفەدا (و بە تایبەت بو خانەنشین)،سالانی خزمەت بە پلەی یەكەم دیت و دوای ئەو بروانامە، دواتر تەمەن لە كوتایدا هیوادارم توانیبیتم بەشیكی كەم لە كارەكەكتان بۆ ئاسان بكەم .
محەمەد عەلی پاش ھاتنی (ڤلادیمێر پۆتن) بۆ سەر كورسیی دەسەڵات لە ڕووسیا، توانی لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە پێگەی جاران بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێنێتەوە، ھاوكات لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئیدارەی سەرۆك (دۆناڵد ترەمپ) جۆرێك لە لێكتێگەیشتنی زیاتر و گشتگیر لە نێوان ئەم دوو زلھێزەدا سەبارەت بە داھاتووی جیھان ھاتووەتە ئاراوە. سەردانی (سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بۆ ئەمەریكا، دەكرێ وەك كۆتا ڕێككەوتن سەیر بكرێت بۆ چارەسەركردنی گشت پرسەكان لە نێوان ئەم ھێزە نێودەوڵەتییانەدا. پرسی فەنزوێللا و ئۆكرانیا، كێشەیەك بوو راستەوخۆ ئەم دوو زلھێزەی لە دوو كیشوەری جیاوازی جیھانەوە ڕووبەڕووی یەكتر كردەوە، ھاوكات سەردەمانێك ئەم دوو پرسە گشت جیھانی سەرقاڵ كردبوو، بەڵام ئێستا جۆرێك لە چارەسەری بۆ ھەردووكیان سەبارەت بە لێكتێگەیشتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە هاتووەتە كایەوە، بە تایبەتی لە نێوان ھەردوو سەرۆك (پۆتن) و سەرۆك (ترەمپ)، بۆیە دەكرێ ھاوتەریببوونی ھەڵوێستەكانیان تایبەت بەرژەوەندییە جیاوازەكانیان، بە سەرەتایەك بۆ دروستكردنی بۆچوونی ھاوبەش لەسەر گشت كێشە و قەیرانەكانی جیھان و بە تایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، ھەژمار بكرێت. لە رۆژئاوای كوردستان، ھیچ گومانی تێدا نییە ئەوەی دەگوزەرێ لەم بەشەی كوردستان بە ڕێككەوتنی نھێنیی نێوان (ڕووسیا و ئەمەریكا)ـیە. وردتر، دەكرێ بڵێین ئەم دوو زلھێزە لەسەر بنەمای نەوت بۆ ئەمەریكا بەرامبەر بە مانەوەی ڕژێم و جێگیربوونی ھەمیشەیی ڕووسیا لە سووریا مامەڵەیان كردووە، زیاتر لەوەش، دەشێ كۆتاییھێنان بە ڕۆڵی ئێران لە سووریا، لە خاڵە ھەرە سەرەكییەكانی پێكھاتنی نێوانیان بێت، ئەم ئاڵوگۆڕە خێرایەش كە لە ڕووی ژمارە و پێگەی ھێزەكان لە سووریا ڕووی دا، بوونی جۆرێك لە رێككەوتن دووپات دەكاتەوە، كێشەی سەرەكیی كوردی ئەم بەشەی كوردستانیش ئەوەیە، بەداخەوە لە پاراستنی ھاوسەنگیی نێوان ئەم دوو زلھێزەدا شكستیان ھێناوە. لە عێراق پێچەوانەكەی دەگوزەرێ، ڕووسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی ڕێژەیەكی دیاركراو لە بەرژەوەندیی ئابووری، كە خۆی دەبینێتەوە لە بەگەڕخستنی سەرمایەیەكی زۆر لە بواری وزەدا، یارمەتیدەر و ھاوكاری ئەمەریكا دەبێت بۆ گێڕانەوی باڵانسی ھێز و لاوازكردنی پێگەی ئێران لە عێراقدا، خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەریش سەلماندی پێگەی ئەم وڵاتە و ھێزە نزیكەكانی لە نێو شەقامی عێراقیدا، لە پاشەكشەدایە. ھاوكات مانەوەی كوردستانی باشووریش بەو بەھێزییە، بۆ تێگەیشتنی دروستی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھاوكێشە نوێیە نێودەوڵەتییە. بیرمان بێت، خۆپیشاندانەكانی لوبنانیش لەم كاتە و ساتەدا، لە بۆشایی نەھاتووە، بەڵكوو تەواو كاری ئەو پڕۆژە گشتگیرەیە كە لە نێوان ئەمەریكا و ڕووسیا كراوە بۆ داڕشتنەوەی باڵانسی ھێز لە ناوچەكەدا بە ھاوكاریی ئیسڕائیل، كە بێگومان دابەشكردنی كێكی شرینی ناوچەكەش لێرەوە كۆتایی نەھاتووە، ئەوەتا لە كۆتا سەردانی (ڤلادیمێر پۆتن)ـی سەرۆكی ڕووسیا بۆ سعوودیە، توانی گڕێبەستی دەیان ملیار دۆلاری لە بەرژەوەندیی وڵاتەكەی بەدەست بھێنێ، ئەگەر سەیری شێواز و ئەتەكێتی پێشوازیكردن لە سەرۆكی ڕووسیا بكەین لە سعوودیە، ڕوون دەبێتەوە كە ئێستا جیھان مامەڵە لەگەڵ دوو زلھێزی ھاوتا دەكات. سەرباری ئەوانەش، توركیا كەوتووەتە بەرداشی نێوان ئەم دوو زلھێزە، ئەمەریكا چاوپۆشی لە ھێرشەكانی توركیا كرد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، وەستانی ئەم ھێرشانەشی خستە ئەستۆی ڕووسیا، كۆتا لێدوانی (ئیبراھیم كالن) گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، كە وتی ڕووسیا و ئەمەریكا پابەند نەبوون بە ڕێككەوتنی نێوانمان، ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە، ئەوەتا زۆر بە سادەیی ھێزەكانی ڕووسیا شوێنی ھێزەكانی ئەمەریكا پڕدەكەنەوە لە سنوورەكانی توركیا، لە ئێستاشدا ھێزەكانی توركیا نە توانای بەرەوپێشچوونیان ھەیە و نە دەكرێ پاشەكشەش بكەن. ھەڵوێستی ھەردوو زلھێز بەرامبەر ئەورووپاش، جۆرێك لە یەكدەنگیی پێوە دیارە، ئەوەتا سەرھەڵدانەوەی دووبارەی خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا لەم كاتەدا، بێ ھۆكار نییە، ڕوونە لە دوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا، لە ئێستادا سەركردایەتیی ئەورووپا لە دەستی ئەم وڵاتەدایە، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ڕابردوودا فەڕەنسا ڕووسیای تاوانبار كرد كە پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی دەكات، ھاوكات گرژییەكانی نێوان ھەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و فەڕەنسا لە دواكۆنگرەی ناتۆ لە لەندەن، ناكۆكیی ئەم دوو وڵاتە ڕوون دەكاتەوە، دەرچوونی ئەورووپییەكانش لە سووریا بە بێ دەستكەوت، خاڵێكی ترە، ھاوكات لاوازیی ئەورووپا بەرامبەر توركیا، ھۆكارەكەی ئەوەیە، ئەم دوو زلھێزە پاڵپشتیی ئۆردۆغان دەكەن لەم بوارەدا، بۆیە بە هەموو بارێكدا، جیھان بەرەو دیفاكتۆی دووجەمسەری هەنگاو دەنێت.
رێبوار کەریم وەلی (1) گرەوەكان لەسەر نەبەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی خەریكە بەتاڵ دەبنەوە. ئەگەرچی گوشارەكان بۆ بەستنی كۆنگرە پێش سەری ساڵ وا دەكات كۆنگرەی چوار، شان و شەوكەتی (لەڕووی میوانی دەرەكی و ناوخۆیی) كۆنگرەكانی پێش خۆی نەبێت، بەڵام تەحەددایەكی گەورەیە و سەرەتای شەرعییەتدانە بە بنەماڵەییكردنی یەكێتیش وەكو ئەوانی دیكە. لەنێو سێ باڵی سەرەكی (لاهور، كۆسرەت رەسوڵ- كەركووكییەكان و ماڵباتی تاڵەبانی- برایم ئەحمەد) نیمچە رێككەوتنێك كراوە بۆ ئەوەی بە تەوافوق بچنە كۆنگرەوە و بە تەوافوقیش لێیدەرچن. بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە لاهور لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا، بێ بەكارهێنانی نازناوی تاڵەبانی لە زۆربەی مەڵبەندەكانی یەكێتی (چونكە بەشی زۆری بەرپرسی مەڵبەندەكان ئەو داینابوون)، زۆرترین ئەندامی بۆ كۆنگرە سەرخستووە. ئەوەش وایكردووە كە تەنانەت چاوی لەوە بێت ببێتە سەرۆكی یەكێتیش. بەڵام پێناچێ لاهور بیەوێ لەو قۆناغەدا تەسلیمی هەڵپەی سەرۆكایەتی بێت؛ دەزانێ دوو باڵەكەی دیكە وا بەئاسانی رێگەی پێ نادەن و، ئەویش سەرۆكایەتییەكی مەرجدار و نیمچە تەشریفاتیی پێویست نییە. سێ باڵەكەی سەرەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، زۆرترین پۆستەكانی سەركردایەتیی یەكێتی پڕ دەكەنەوە. ئەو دیفاكتۆیەی كە دوای نەمانی تاڵەبانی لەناوخۆی یەكێتیدا لەڕووی هێز و دەسەڵاتەوە هاتە ئاراوە، لە رێگەی كۆنگرەوە شەرعییەت وەردەگرێ، بەڵام گرنگ ئەوەیە لاهور لە هەر پۆست و پێگەیەكدا بێت، سیاسەت و دوورنمای ستراتیژی یەكێتی دیاری دەكات. دۆستەكانیشی لە دەرەوە لە پێگەی ئەو تێگەیشتوون و دەمێكە وەبەرهێنانیان لەسەر كردووە. یەكێتی لە سەردەمی لاهور، لە زۆنی سەوزدا، ئیش لەسەر قەڵاچۆكردنی گۆڕان (كە رۆژ لە دوای رۆژ لاوازتر دەبێ) دەكات، بۆ پارتیش دەبێ بە تەحەددایەكی گەورە و، خیتابە شەرمنانەكەی جارانی بەلاوە دەنێت و پتر لەوەی خۆی وەك شەریك و هاوپەیمانی پارتی پێشان بدات، دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن، چونكە لە بنەڕەتدا سەرچاوەی هێزی لاهور لەو دژایەتییەدایە كە بەرامبەر پارتی دەیكات. پیاوە لاوازەكەی كۆنگرە (2) هێشتاش بە تەواوەتی مەعلوم نییە دكتۆر بەرهەم ساڵح (وەك جێگری دووەمی سكرتێری گشتی) بەشداریی كۆنگرە دەكات یان نا؟ دەنگۆی ئەوە هەیە كە گوایە لەبەر بارودۆخی بەغدا نەیەتە كۆنگرەوە. بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە پێگەی بەرهەم ساڵح لەناو یەكێتیدا بەندە بە راددەی پشتیوانیی باڵەكانی دیكەوە. واتا ئەوانن كە بڕیار لە چارەنووسی دەدەن. لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا كەسی ئەوتۆی دەرنەچووە و بێ پێگەیە. بەڵام سێ باڵەكەی دیكە پێویستیان بەوەیە كە بۆ داهاتوو لەسەر كەسێك رێكبكەون پەسەندی هەمووان بێت. دابنرێت، نەك هەڵبژێردرێت! ئەوكاتە لادانی ئاسان دەبێ. رەنگبێ گەورەترین هەڵەی سیاسیی دكتۆر بەرهەم ئەوە بووبێت كە بەبێ حیزب گەڕایەوە ناو یەكێتی، بۆیەشە ئێستا پتر لەوەی یەكێتی پێویستی بەو بێت، ئەو پێویستی بە یەكێتییە، ئەوەش وا دەكات چارەنووسی سیاسیی خۆی لە گرەوی رێككەوتنی باڵەكاندا ببینێتەوە، نەك ئەوەی ئەو بەشێكی كاریگەر بێت لە هاوكێشەكان. بەپێی رێككەوتنی رانەگەیەنراو (ئەگەر لە كەشوهەوای كۆنگرە حەماس نەیانگرێ و تێكینەدەن) وا بڕیارە هەر رۆژی یەكەمی كۆنگرە هەموو شتێك ببڕێتەوە. ئەگەرچی هێشتا دیار نییە وەك كۆنگرەی سێ و دوو كە سندووقەكان بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبرانە ماڵی مام جەلال و لە شوێنێكی ئەمین! هەژمار دەكران، هەمان رێوشوێن دەگرنەبەر یان نا، بەڵام كۆسرەت رەسوڵ لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەبێ بە سەرۆكی ئەنجوومەنێك كە دەسەڵاتی ڤیتۆی بڕیارەكانی دەبێت، بەرهەم ساڵحیش دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، وەك سەرۆك دیاری دەكرێت و چەند یاریدەدەرێكی بۆ دادەنرێ كە لە بنەڕەتدا ئەوان حزبەكە هەڵدەسووڕێنن. بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەبێتە واجیهەی یەكێتی و پاڵپشتیی دەكرێ بۆ ئەوەی بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆككۆمار، لە هەڵبەز و دابەزی سیاسەتەكانی داهاتووی یەكێتیش بەرامبەر بە پارتی، رۆڵی جارانی مەلا بەختیار دەگێڕێت. ئەڵبەتە بەرهەم ساڵح تاكە سیاسیی لاوازی ناو یەكێتی نییە و بگرە ئەوانەی دەكەونە دەرەوەی هاوكێشەی بنەماڵە، پارە، چەك و لێهاتوویی، یان ئاوت دەبن، یان بەوە رازی دەبن كە بۆیان دیاری دەكرێ. عیبرەت لە دەرماڵەدایە! (3) نزیكەی 53 لەسەدی ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە وەكو مووچە لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بریتییە لە دەرماڵە. پتر لە 20 جۆری دەرماڵە بە یاسا رێكخراوە و نزیكەی 10 جۆریشی هەیە كە بە تەعلیماتە. ئینجا خۆشییەكەی لەوەدایە كە كاتێ ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی یاسای چاكسازی لە مووچە، دەرماڵە و خانەنشینی راگەیاند، هەر حزبە و لەلای خۆیەوە كەوتەخۆ و خۆی بە پارێزەری دەرماڵە ناساند! رەشنووسی یاساكە دوور و نزیك پەیوەندی بەو یاسایەوە نییە كە لەسەردەمی كابینەی هەشت رەوانەی پەرلەمان كرا و سەرۆكی پەرلەمان ڤیتۆی كرد. لەوێ مەزەندە كرابوو كە چ بڕە پارەیەك بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، بە واتایەكی دیكە پلانێكی خێرا بوو بۆ كەمكردنەوەی خەرجی. ئەوەی ئێستا زیاتر رووی لە داهاتووە، بێ دەستنیشانكردنی داهات و، پێدەچێ زیاتر بۆ كەمكردنەوەی گوشار بێت لەسەر شەریكەكانی پارتی لە حوكمڕانیدا، بەڵام ئەوە هیچ لە ئەسڵی نییەتی پارتی لە چاكسازیی ریشەیی لە كوردستاندا ناگۆڕێت.
سهرتیپ قهشقهیى وابڕیاره ئهمڕۆ، دووشهممه، 16ى كانونى یهكهم، پهرلهمانى كوردستان دهنگ لهسهر پێشنیازه یاسای (رێكلامی بازرگانی له ههرێمی كوردستان-عێراق) بدات، دهنگدان لهسهر ئهو پڕۆژه یاسایه له ئێستادا هیچ ئههمیهتى نهماوه و یاساكه دهتوانێت تهنها له چوارچێوهى دیاریكراو كه رێكخستنى رێكلامى بازرگانییه له ( تهلهفیزۆن و رۆژنامهو رادیۆ) ڕۆڵى خۆى بگێرێت. دهركردنى ئهم جۆره یاسایه لهكاتێكدایه لیژنهى ڕۆشنبیرى و پهرلهمانى كوردستان بێ ئاگان لهوهى له دواى سهرههڵدانى (میدیاى نوێ و مۆبایلى زیرهك) كۆنتڕۆڵ و رێكخستنى رێكلامى بازرگانى له ئێستادا لهسهرتاسهرى جیهان زۆر قوڕسه، ههركهسێك بیهوێ ئهو بابهته قهدهغكراوانهى كه ئهوان له یاساكهدا شوێنیانیان كردۆتهوه، له رێگهى مۆبایلى زیرهكهكهى دهستیهوه، یاخود میدیاى نوێوه بازارسازى بۆ بكات بهبێ هیچ چاودێریكردن و سانسۆرێك. جگه لهوهى خودى پڕۆژه یاساكه كه م و كوڕى و ههڵهى تێدایه، لهگهڵ ئهوهشدا ئهو یاسا تهنها دهوانێت بهشێكى كهم له رێكخستن بۆ رێكلامى بازرگانى ئهنجامبدات ، كهواته لهو حاڵهتهدا دهركردنى ئهو یاسایه ئهههمیهتى زۆرى نییه و گشتیگریش نییه. قسهكردنیش لهسهر رێكلام و بازارسازى له میدیاى نوێ و مۆبایلى زیرهك پشت ئهستووره به چهندین بهڵگهو زانیارى و توێژینهوهى زانستى تازه و نوێ. ئێستا ژمارەی بەكارهێنەرانی مۆبایل لە جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو لە گەشەكردن و زیادبووندایە، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی بەكارهێنەرانی ئەم ئامێرە لە ژمارەی دانیشتوانی سەر زەمین پترە، لەگەڵ پەرەسەندنی ئامێری مۆبایل ئەم ئامێرە وای لێ هاتووە كە هەر تەنها ئامێرێكی پەیوەندیكردنی دەنگی نییە، بەڵكو وا بەكاردێنرێ وەك ئامێری كۆمپیوتەر لە دیاریكردنی وادە، وەرگرتنی پۆستی دەنگی، كردنەوەی ئەنتەرنێت؛ هەروەها ئەمێرەكانی مۆبایل یەكێن لە هۆكارەكانی ڕیكلام بە تایبەتی كە ڕیكلام بە ئەركێكی كۆمەڵگەیی دەژمێردرێت لەلای كۆمەڵگە سەرمایەدارییەكان لە وڵاتانی ئەوڕووپی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، زۆربەی ئەمریكییەكان بڕوایان وایە كە ئەوەی لە ڕیكلامەكان دەستیان دەكەوێت زۆر زیاترە لەوەی لەدەستی دەدەن (مكاوی ٢٠٠٨، 87). ڕیكلامە بازرگانیەكان لە بواری ژینگە و پڕۆژەی ئازاد دا دەبووژێنەوە، كە پێویستیان بەو پڕۆژە ئابووریانەیە بەندن بە بازاڕاوە، تاكو ڕیكلام لە بازرگانییە سەركەوتوو بێت كە كاڵا خزمەتگوزاری گرتۆتەخۆ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیكلام و بازاڕ پێدان بۆ نانەوەی هۆشیاریی بەكاربەرانە و پڕ فرۆشتركردن (ماكفیل 2012، 454). قەبارەی ڕیكلامەكان لە جیهاندا بایی نزیكی ٨٠٠ ملیار دۆرلار دەخەمڵێنرێت، ڕیكلامەكان لەڕێی ئەنتەرنێەوە كەمتر لە ١٠٠ملیار دۆلارە، وا بڕوادەكرێ كە پتر لە ٥٠%ـی كۆی بەهای ڕیكلام بۆ ئینتەرنێت دەچێ لەم پێنج ساڵەی داهاتوودا (ئورورا 2019)، توێژینەوەكان ئاماژەدەكەن بەوەی بە تێپەڕینی ساڵی 2018 بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە ڕێی مۆبایلەوە هەنگاوێ دەبڕێ و دەبێتە هاوتای كۆمپیوتەر، لە ئێستادا سێ یەكی دانیشتوانی جیهان ئەنتەرنێت بەكاردێنن، لەوانیش (٢.٣٣) ملیاریان پەیوەندیی بە ئەنتەرنێتەوە دەكەن لە ڕێی كۆمپیوتەرەوە كەچی (١.٢) ملیار مۆبایل بەكاردێنن بۆ پەیوەندییكردن بە ئینتهرنێت (لێكۆڵینەوەیەک 2017). بۆیە ئاژانسەكانی ڕیكلام و كڕیارەكانی ڕوویان كردۆتە ئەم گەشەی بەكارهێنانی مۆبایل، ئەمەش بووە هۆی كۆچكردنی ڕیكلام لە دامەزراوە كلاسیكییەكانەوە بۆ كەناڵە نوێیەكانی ڕاگەیاندن بە تایبەتی مۆبایل، لێكۆڵینەوەیەك دامەزراوەی توێژینەوەكانی Gartner بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی داوە بەوەی داهاتی ڕیكلامە جیهانییەكان لەسەر مۆبایلە زیرەكەكان دەگاتە ١١.٤ملیار دۆلار لەم ساڵ، كە زیاترە لە ٩.٨ملیار دۆلاری ساڵی ڕابردوو (عوده 2018، 34) ، بەمەش پیشەسازی ڕیكلامی چاپكراو كاریگەر دەبێ بە گەشەی ڕیكلامی ژمارەیی. ڕیكلامی مۆبایل: بریتیە لەم ڕیكلامانەی كە كۆمپانیاكانی مۆبایل نمایشی دەكەن وێرای ئەم ڕیكلامانەی لە ڕێگەی سایتەكانەوە بڵاودەكرێنەوە، ئەم ڕیكلامانە دەگەنە دەستی بەكارهێنەران لە ڕێگەی شاشەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەی بەستراونەتەوە بە پڕۆتۆكۆلی لەگەڵ Wap ئینتەرنێت (wikipedia 2015). رێكلامى ئهلیكترۆنى بریتییه له بازاڕگهرى كهلوپهلهكان له رێگاى تۆڕى ئینتهرنێت،ئهمه له رێگاى پهخش كردنى كاڵاكان له ئینتهرنێت. كه پرۆسهى كرین و فرۆشتن ههر له رێگاى ئینتهرنێتهوه دهكرێ، بههۆى ئهوهى كه له ئێستادا تۆڕى ئینتهرنێت فراوانبونێكى بهرچاوى بهخۆیهوه بینیوه، ههروهها بهكارهێنهرانی ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبوندان چاڵاكى ریكلام لهسهر تۆرى ئینتهرنێت له گهشهكردنى بهردهوامدایه، قهبارهى ئهم چاڵاكیه له زیادبوونه ساڵ له دواى ساڵ بهشێوهیهكى خێرا ژمارهى دامهزراوهكان له زیادبوونن كه ریكلام بۆ كهلوپهل و كاڵاكانیان لهسهر تۆڕى ئینتهرنێت بڵاودهكهنهوه (شمت 2010، 124) . بڕیارى كرین له رێگهى ئینتهرنێت بریتیه له زانینى سروشتى رهفتار لهرێگهى ئینتهرنێت پێویسته بۆ بهرههمهێنهرهكان بۆ زانینى چۆنیهتى پێشكهشكردنى كاڵاكان له رێگهى ئینتهرنێت، بیردۆزى رهفتارى بهكاربهر له رێگهى ئینتهرنێت هیچ جیاوازیهكى نیه لهگهل رهفتارى بهكاربهر له رێگهى ئامرازهكانى تر (فاره 2004، 115). سۆشیال میدیا باشترین رێگه بۆ دروستكردنى بزنسێكى تازه، باشترین كهناڵه بۆ ئهوهى رێكلامى لێبكهیت، بهپێى ماڵپهرى ستاتیستا ( statista) له مانگى تشرینى یهكهمى 2018، 3 ملیار و 400 ملیۆنیان بهكارهێهرى سۆشیال میدیا بوون. كهناڵهكانى سۆشیال میدیا جیاواز كه میتۆدى تایبهت بهخۆیان ههیه به ناوبانگترینیان ( ئینستاگرام، لینكت ئین، تویتهر، ویچات، وهتسئاب، یوتیوب، فهیسبوك، ڤایبهر، تهلهگرام هتد...). به بازاركردن له رێگهى فهیسبووك باڵادهسترین و كاریگهرترین پلاتفۆرمى سۆشیال میدیایه، كه زیاتر له 2 ملیار و 230 كهس به كارهێنهریهتى، هۆكارى پێشوازیكردن له رێكلامى فهیسبوك خێرایى و گهیشتن و ئاسانى بڵاوبوونهوهیهوه خزمهتگوزارییهكهت به وابهسته دهبێت به كهناڵهكانى دیكهى سۆشیال میدیا. كهواته * زۆربوونى ژمارهى بهكارهێنانى ئینتهرنێت له لایهن بهكارهێنهران له سهر ئامێرهكانى مۆبایلى زیرهك و بهكارهێنانى ههموو جۆرهكانى ئهپڵیكهشنهكانى مۆبایلى زیرهك و سۆشیال میدیا، ریكلام و به بازاركردنى ئۆنلاینى بهرێژهیهكى بهرچاو زیادكردووه. *ئهم جۆره ریكلام و به بازاركردنه له رێگهى مۆبایلى زیرهكهوه شوێنى به رێكلامكردنى كلاسیكى لهق كردووه. *بههۆى ئهو زیادبوون خێرایه له بوارى ریكلام و به بازاركردنه ملیۆنان كهس لهسهرانسهرى جیهان ههلى كاریان بۆ رهخساوه و دهتوانن لهو رێگهیهوه داهات به دهستبهێنن. *ئهگهر له ڕابردوو رێكلامكردن پێویست بوو له رێگهى كۆمپانیایهكى دیاریكراو، یاخود میدیایهك بڵاوبكرێتهوه ئێستا دهتوانیت له ماڵ و شوێنى كارهكه ئهو كاره بكهیت. * له دواى سهرههڵدانى مۆبایلى زیرهكان جۆر و شێوازى رێكلامكردن گۆڕانكارى بهسهردا هاتووه. *ریكلامهكانى ئینتهرنێت كاریگهریى باشیان لهسهر رهفتارى بهكاربهر ههیه بۆ ئهوهى هانیان بدات بۆ كرینى كاڵا و بابهتهكان به تایبهت له نێو نهوهى نوێدا. * ریكلامى ئهلیكترۆنى و رێكلامى مۆبایل له باشترینى ئهو جۆرانهن كه بهكاربهر به لایهوه گونجاوه. *ئاسانى له بهكارهێنان و بهردهستى ئینتهرنێت و مۆبایل و پێشكهشكردنى زانیارى پێویست له بارهى كاڵا و بابهتهكان دوو هۆكارى كاریگهرن بۆ گرنگیدان به رێكلامى ئینتهرنێت و مۆبایلى زیرهك. *توێژهرى میدیاى
عەدنان عەلی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەمتر لە هەفتەیەكی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەو كۆنگرەیەی كەبڕیارە ئەنجامی بدات, هەرچەندە بەلێكدانەوەی دۆخی ناوخۆی حزبەكەو رووداو و پێشهاتەكان هێشتا ئەگەری سازنەكردنی كۆنگرە ئەگەرێكی كراوەیە, بەڵام ئەو حزبە كۆنگرە دەكات یاخود نایكات, هەیكل و پێكهاتەی حزبەكە دەگۆڕێت یاخود وەكو خۆی دەمێنێتەوە, كێ دەبێتە بەرپرسی یەكەم و كیێ دەچێتە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی, ئاڵوگۆڕو پرۆسە ئۆرگانیەكانی ناو حزبەكە چۆن دەبێت و چی لێدێت, هەموو ئەو پرسانە بابەتی ناوخۆیی حزبین, بەڵام ئەوەی جێی بایەخ و هەڵوەستەكردنە بۆ هاونیشتمانیان شێواز و میكانیزمی بڕیاردان و ئاراستەی سیاسی یەكێتیە. كێشەی فرەیی ناوەندی بڕیار لەناو یەكێتی دا لە دوای فەراغی تاڵەبانی و بە دیاریكراوی لەساتی نەخۆشكەوتنی لە 17/12/2012 ەوە دووچاری بووە, ئەوەش ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوبوو, چونكە مام جەلال تەنها كەسی یەكەم و سكرتێری یەكێتی نەبوو بەڵكو خاوەنی حزبەكەبوو, بەتایبەتی دوای دوركەوتنەوەی نەوشیروان مستەفا و دواتریش جیابونەوەی باڵی ریفۆرم و دروستبوونی گۆڕان ئیتر ئەم حزبە بەتەواوەتی بۆ تاڵەبانی یەكلایی بوەوە, دوای مردنیشی بێگومان ئەبێ چاوەڕوانی ئەوەبیت خاوەندارێتی حزبەكە بۆ "وارسە شەرعیەكانی" تاڵەبانی بمێنێتەوە نەك كەسێكی تر, راستە تائێستاش ئەو بنەماڵەیە ئاستەنگیان لەبەردەوامدایە بۆ ئەوەی قسەی یەكەم و كۆتایی بكەن, بەڵام ئەمەش كەوتۆتە سەر كات و پێشبینی ئەوە ناكرێت بۆ ئایندە ئەم ئاستەنگانە بمێننەوە. زانیارییە میدیاییەكان باس لەوەدەكەن لە هەڵبژاردن و دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە زۆرینە لە لایەنگرانی بنەماڵەی مام جەلال-ن, بەبڕوای من ئەمە بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە, هۆكارێكیان: ئەو حەقیقەتەیە كە لە سەرەتاوە ئاماژەم پێكردووە, ئەو حزبە هی ماڵی مام جەلالەو ئەمڕۆ بێت یاخود سبەی هەر ئەوان خاوەنداری دەكەن و لوتكەی دەسەڵات لای ئەوان ئەبێت, كادرو ئۆرگانەكانیش باش دركیان بەو راستیە كردوەو هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ بە بنەماڵەییبوونی حزبەكەیان نیەو زیاتر لەوەش بە ئاشكرا بەرگری لێ ئەكەن, پرۆسەی تەوریسی سیاسیش تەنها یەكێتی نەگرتۆتەوە بەڵكو لە هەرێمی كوردستان خەریكە بە بنەماڵەیی بوونی حزبەكان لە عەیبە دەردەچێت و دەبێتە مۆدێل. هۆكارێكی تریان: لە دوای فەراغی تاڵەبانیەوە پاسەوانە كۆنەكان ئەم حزبەیان بەشوێن ئاراستەو ئەجێندای سیاسی پارتی و بارزانی نەیاری تەقلیدییان دا بردوەو ژمارەیەكیشیان خۆیان ئاشكرا كردو پشتیان لە مێژووی 40 ساڵەی خۆیان و حزبەكەشیان كرد و چونە ناو پارتی, ئەمەش سەرباری ئەوەی لە هەڵبژاردنە گشتیەكاندا بەزیان بۆیان شكاوەتەوە, هاوكات پێچەوانەی خواستی رێكخستنەكانیان بووەو هەر رەوتێكیش پێچەوانەی ئەم ئاراستەیە هاتبێتە دەنگ لەلایەن قاعیدەی جەماوەری حزبەكەوە پێشوازی لێكراوە, بۆیە لە كاتێكدا لەناو بنەماڵەی تاڵەبانیەوە وەكو نوێنەرایەتی ئەنتی بارزانی جوڵە دەكرێت, ئەبێ پێشبینی ئەوەش بكەیت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا لە پێشەوە بن. سەرباری ئەوەش رەنگە زووبێت پێتوابێت لەم كۆنگرەیەدا زۆرینە و كەمینە پرسەكان یەكلایی بكاتەوە, چونكە جەمسەر و ئاراستە جیاجیاكان تائێستاش توانیویانە ململانێی یەكتری بكەن, بۆیە بێ تەوافوقی پێشوەختە ئاستەمە كۆنگرەیەكی بێكێشە بكرێت. وەك چۆن زۆرینەو كەمینە تاكە میكانیزمی بڕیاردان نیە, هاوكات پێشبینی ناكرێت ئەم كۆنگرەیەش فرەیی ناوەندی بڕیار لەناو یەكێتی چارەسەر بكات, بەڵام مانەوەی بەو شێوەیە جێكەوتی لەسەر دۆخی سیاسی كوردستان و ژیانی هاوڵاتیان باش نابێت و تا درێژە بكێشێت كاریگەرییەكانی قوڵتر و خراپتر ئەكەوێتەوە.
ئاسۆس هەردی ماوەیەکە جارێکی تر بابەتی (بەناو!) "رێکخستنەوەی میدیای کوردستان"و "کۆتایی هێنان بە فەوزای میدیای کوردی" سەریهەڵداوەتەوە. گوایە گەیشتن بەم ئامانجەش لە رێگەی دامەزراندنی (ئەنجومەنی باڵای میدیا)وە دەبێت کە جگە لەوەی پرۆژە یاسایەکی بۆ پێشنیارکراوە، کۆڕو کۆنفرانسیشی بۆ دەگیرێ و پروپاگەندەیەکی بەرفراوانی بۆ دەکرێ. دوور نیە هەندێک لەوانەی پشتیوانی لەم بۆچوونە دەکەن، دڵسۆزی میدیای کوردی و ئازادیی بیروڕادەربڕین بن و بەهیوا بن لەم رێگەیەوە خزمەتێکی بکەن، بەڵام گومانیشم لەوە نیە هەندێک لایەن و خەڵکێکی زۆریش لەگەڵیان، مەبەستیانە کۆت و بەندکردن وبەرتەسک کردنەوەی ئازادیی رادەربڕین بکەنە یاساو "شەرعییەت!"ی پێبدەن. پێش ئەوەی قسە لەسەر پرۆژە پێشنیارکراوەکە بکەین، با لە خۆمان بپرسین: ئایا لەسایەی ئەم سیستمە سیاسییەی هەرێمدا ئەنجومەنێکی باڵا، کە وەک لە پرۆژە یاساکەدا پێشنیارکراوە، لەلایەن پەرلەمانەوە دادەمەزرێت و دەسەڵاتی پێدەدرێت، دەتوانێ زامنی ئازادیی رۆژنامەگەری بێت لە کوردستاندا؟ پێم وایە گەڕانەوەیەکی خێرا بۆ ئەزموونی چەند ساڵی رابردوومان لەگەڵ دەستەو ئەنجومەنەکاندا، بە "نەخێر" وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەداتەوە. لە هەموو دنیادا دەسەڵاتی (دامەزراندن) و (متمانەدان) بە دەستەو ئەنجومەنە باڵاکان دەدرێت بە پەرلەمان بۆ ئەوەی لەژێر هەیمەنەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەرباز بکرێن و سەربەخۆییان هەبێت لە بڕیارداندا. بەڵام لە کوردستاندا خودی پەرلەمان لەژێر هەیمەنەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و دەسەڵاتی جێبەجێکرندایە، بۆیە گومان لەوەدا نیە هەر دەستەو ئەنجومەنێک لە پەرلەمانەوە دروست بکرێت، بەهەمان سیستمی بەش بەشێنە لەنێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا بەشدەکرێت، دەبێتە پاشکۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و هیچ هیوایەک بە سەربەخۆیی بڕیارەکانی نیە. رەنگە هەر لەبەر ئەوەیش بێت لە پرۆژە یاساکەدا دەسەڵاتی (راگرتن) و تەنانەت (وەرگرتنەوەی مۆڵەت!) دراوە بە ئەنجومەنی باڵای میدیا. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانیدا سزا بەسەر دەزگا رۆژنامەوانییەکاندا ناسەپێنرێت، بەڵکو بەسەر کەسەکاندا. پاشان ئەو بەڕێزانە مەبەستیان چیە لە "رێکخستنەوەی ئەو فەوزایەی لە میدیای کوردیدا هەیە"؟! کێ ئەو فەوزایەی دروست کردووە؟ هەموومان دەزانین پتر لە (٩٠٪)ی کەناڵەکانی راگەیاندن لە کوردستاندا (نووسراو، بینراو، بیستراو، ئەلکترۆنی)، یا راستەوخۆ سەر بە بەرپرس و حیزبە دەسەڵادارەکانن، یاخود یا لە "سێبەر"ی ئەوانداو بە پارەو بەپێی سیاسەتی ئەوان کار دەکەن. جگە لە رۆژنامەو کەناڵە گەورەو دیارەکان، رۆژانە ماڵپەڕی "بێ دایک و باوک"ی نوێ و، لاپەڕەی سۆشیال میدیای نەناسراو کە بە ئاشکرا دیارە سەر بە کام حیزب و کام لایەنی سیاسین، لە رێگەی ریکلامی زۆروزەوندی سۆشیال میدیاوە خۆیان نمایش دەکەن. کارو کاسبیی ئەمانە بریتییە لە: هێرش کردنە سەر نەیارەکان بەزمانێکی زۆر ناشرین، هەڵبەستنی هەواڵ، چەواشکردنی رایگشتی. تەنانەت هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن، حیزب هەیە لەشکرێک جنێوفرۆشی دامەزراندووە کە مانگانە مووچەیان دەداتێ، تەنهاو تەنها ئەرکیان ئەوەیە هێرش بکەنە سەر نەیارەکان و دەنگە ئازادەکان بە زمانێک کە مرۆڤ بێزی لێدەکاتەوە. هەر ئەوانەش سەرچاوەی سەرەکیی ئەو پاشاگەردانییەن کە ئەو بەڕێزانە باسی دەکەن. بۆیە ئەگەر بەڕاستی ئامانجی ئەو بەڕێزانە ئەوەیە کۆتایی بەم پاشاگەردانییەی میدیاو سۆشیال میدیای کوردستان بێنن، با بڕۆن گوشار بخەنە سەر حیزبەکانی خۆیان و پێیان بڵێن بەرۆکی میدیا بەردەن و ئەم کارە بۆ رۆژنامەنووسەکان جێبێڵن. کە ئەمەیان پێ ناکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، جگە لە بەرتەسک کردنەوەی ئەو پەراوێزە بچووکەی ئازادیی بیروڕادەربڕین کە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر لەژێر هەڕەشەدایە، بە هیچ ئەنجامێک ناگات. ئەگەر مەبەستیشیانە فەرمانگەو دامەزراوەیەکی نوێ دامەزرێنن بۆ بەخشینی پۆست و پلەو پایەو مووچەی بەرز بە چەند کەسێک، ئەوا رێگەی تر گەلێک زۆرن، تکایە با بە ناوی میدیاو ئازادی رۆژنامەگەرییەوە نەیکەن.
سەلام عەبدوڵا ئەمە دوایین بۆچوون و هەڵسەنگاندنی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكایە بە دیموكراتەكان و كۆمارییەكانەوە لەسەر هەرێمی كوردستان. ئەمەش بەهۆی ئەو راستییانەی كە خرانەڕوو، هەر بۆیەش هەموو كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە هەرێمی كوردستانی عێراق مۆدێلێكی بەهێزە بۆ دیموكراسی و پێكەوە ژیان و ئاسایش و ئاوەدانی. ئەمەش لەو ڕووەوە دێت كە هەرێمی كوردستان لەناوچەیەكدایە كە تژییە لە توندوتیژی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ناسەقامگیری و پشێوی و ئاژاوە و شەڕی تایەفەگەری، كە ئەم ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستەی كردۆتە زۆنگاوێك بۆ پەرەسەندنی رەوتە توندڕەوەكان، بەرادەیەك كە بۆتە مۆڵگەیەكی لەبار بۆ پەروەردەكردنی تیرۆریستان كە ئێستا لەدەیان گروپی توند ئاژوو، لەژێر سێبەری ئاڵای جۆراوجۆر و ناوی جیاوازدا، خۆیان دەنوێنن و دەیانەوێت ئەم وڵاتانە چەندین سەدە بەرەو پاشەوە ببەن و شەوەزەنگی سەدەكانی نێوەڕاست بگێڕنەوەو باڵی تاریكی و توندڕەوی بەسەر تەواوی ناوچەكەدا زاڵ بكەن و میتۆدی ژیان ببەنەوە بۆ چاخی بەردین. ئەم هەڵسەنگاندنە ئەرێنییە، دەقاو دەق، بەپێچەوانەی ناحەزانی ناوخۆی خۆمانە، كە بەداخەوە هەمیشە بەچاوێكی نێگەتیڤەوە، سەیری ئەم ئەزموونەی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەردەم لە هەوڵی بێ بایەخكردنی ئەم هەرێمەن، بەڕادەیەك كە مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێ لەو بۆچوونە چەوتانەیان. فەرموون ئەوە وڵاتێكی گەورەی وەكو ئەمەریكا، چۆن بە ئەرێنیەوە دەڕوانێتە راستییە بەرچاوەكان و چۆن ئەم ناحەزانەش هەردەم سەنگەری دوژمنكارانەیان لە هەرێم گرتووە و زۆر لە شۆڤێنییەكان و هەموو ئەوانەی چاویان بەرایی بەم هەرێمە نایەت، هەمیشە ئەوانیش بۆ دژایەتی هەرێم و دەستكەوتەكانی ئامادەو لەسەر خەتن. ئەوە نەبوو هەندێك لاقرتێیان بەهەرێم دەكردو خوازیاری سیستەمێكی عێراق ئاسابوون بۆ هەرێم؟! ئەو سیستەمەی كە خۆپیشاندەران و ناڕەزایان دەیانەوێت سەرەونگونی بكەن، چونكە بێ دادی و گەندەڵی و بێ رێزی بەمرۆڤ و مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئاستێك كە كەس پێی هەزم ناكرێ، هەر بۆیەش عێراق ئێستا بەیەكێك لەگەندەڵترین وڵاتانی دنیا هەژمار دەكرێت. بۆیە ئێستا ئیدی هەقە دانیشتوانی هەرێم بەچاوی رێزەوە لەم گۆشە ئارام و سەقامگیرو ژینگە لەبارەی پێكەوەژیانە بەرز بنرخێنن و شانازی پێوە بكەن. هەر ئەمەشە وای لەكۆنگرێس و ئەندامانی كردووە كە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و بەرپرسانی دۆسیەی عێراق بكەن كە ئەو تایبەتمەندییانەی هەرێم بەگرنگییەوە رەچاو بكەن و دژی هەر هەڕەشە و پیلانێك بن كە رووبەڕووی ئەم ئەزموونە سەركەوتووە بكرێت و هەڵوێستی دەستەبەجێ و توندیان بەرامبەری هەبێت.
پەیكار عوسمان - لەنێوان (هیچ و هەموو) یەك دنیا ڕێژەو ژمارە هەیە. لەنێوان (ڕەش و سپی) دنیایەك ڕەنگی تری کاڵ و تۆخ هەیە. لەنێوان فریشتەو شەیتانیش ئینسان هەیەو لەنێوان پەرستن و شەیتاندنیشا بڕێك ئینساف و مەوزوعیەت هەیە! لەسەرو ئەمانەشەوە کات هەیەو دواجار شتەکان بە مروری زەمەن گەشەئەکەن نەك ئەوەی لەپڕ ببن بە کوڕ. - مەسەلەن یاسای چاکسازی، نە ئەونە خراپە زەڕبی لێدەیت، نە ئەونەش باشە کە دەسکەوتێکی زەبەلاح بێت. لەڕاستیدا یاساکە ئەتوانی چاکسازی بچوك بکات، بەڵام هەرگیز کاری گەورەی پێناکرێ. چونکە چاکسازی گەورە یەعنی دەسکاریکردنی سیستەم، سیستەمیش خۆی دەسکاری خۆی ناکا بەڵکو بڕێك جوانکاری خۆی ئەکا. جوانکارییش کەم نیەو لەهیچ باشترە، بەڵام زۆریش نیە! - ئەوانەی چاکسازییەکە ئەکەن کێن؟ حکومەت و پەرلەمان وەزیرو پەرلەمانتار. ئێ ئەمانە نوێنەرو مۆزەفی حیزبن، حیزبیش خۆی سیستەمەکەو خۆی فەسادەکەیە، کەواتە ئەم کەسانە ناتوانن دەسکاری فەسادە گەورەکە بکەن. ئێ فەسادی مامناوەندیش خۆیانن، معاش و خانەنشینییەکەی ئەوانە، کەواتە ئەویش هیچ. ئەمێنێتەوە شتەکانی خوار ئەوە، ئێ لەخوار ئەوەوە هێشتا دنیایەك گەندەڵی هەیەو دەسیان خۆشبێ کە چاکیئەکەن و لێرەدا یاساکە شتێکی زۆرباشە، بەڵام شتەکەش هەرئەوەیەو لەوە زیاتر نیەو لەخەڵکی مەکەن بەتەیارەو لەخۆشتانی مەکەن بە موزایەدە. - پرسیارەکە ئەوەیە، ئێمە بۆ چاومان خەساربووەو ناتوانین لە هەرشتێك کە بەدڵیشمان نەبێت، دیوە جوانەکەی هەر ببینین؟ یان لەهەرشتێك کە بەدڵیشمانە، کەموکوڕیەکەی هەر ببینین؟ وەڵامەکەی ئەوەیە ئەم کارە تەنیا بە چاوی خۆت ئەکرێ. کە بڕیاری پێشوەختە چاوی خۆتی لێوەرگرتیتەوەو چاوی (هیچ و هەموو)ی بۆ دانایت، ئیتر تۆ ناو پاکەتەکەی دنیا نابینیت و نازانی چی تیایە، چونکە نایکەیتەوە، هەر تەنیا زەڕبێك یان سەحێك لە قەپاغەکەی ئەدەیت! - جا عەڵیەتی (لەگەڵ و دژ یان هیچ و هەموو یان ڕەشوسپی یان فریشتەو شەیتان..) کێشەکەی ئەوەیە کە "عەقڵیەت" نیەو ئەسڵەن شتەکە عەقڵی ناوێ، بەڵکو کارەکە بە بڕیاری پێشوەخت ئەکرێ و بڕیاری پێشوەختیش یەکسانە بە بیرنەکردنەوە لە وەختەکانی تردا. - ئیتر بڕیارەکە لە حەز، ڕق، بەرژەوەندی یان له ئایدۆلۆژیاوە هاتووە ئەمە مەوزوع نیە، گرنگ ئەوەیە کە لە عەقڵەوە نەهاتەوە! چونکە کات خۆی یەکێکە لە پێکهاتەکانی بڕیارو عەقڵ ناتوانێ فەرامۆشی بکاو پێش کات بڕیاری عەقڵانی بدا. مەوزوعیەت و ئینسافیش ئەکەونە کاتەوەو لەپێشکاتا ناتوانن هەبن! - ئینجا نەوشیروان نە بابەتی پیرۆزکردنە، نە بابەتی تڕۆکردن! ئەو کابرایە لەسەرو ڕەخنەوە نیە، بەڵام لە ژێر پێڵاویشەوە نیە! نە ئەو بتەیە کە جەماعەتی سەر گردەکە دایانتاشیوە، نە ئەو زبڵەشە کە جەماعەتی خوار گردەکە فڕێیئەدەن! لەنێوان ئەو دوو خاڵەدا بە باش یان بە خراپ، چی قسەت لەسەر ئەو پیاوە هەیە بیکە. بەڵام لەو دوو خاڵەی ئەمپەڕو ئەوپەڕەوە نا! چونکە ئەو دوو خاڵە شوێنی قسەنین، بەڵکو سەنگەرن و شوێنی شەڕن! لە شەریشا عەقڵ و ویژدان ئامادەنین، چونکە ڕاستی ئامانج نیە، بەڵکو سەرکەوتن و بەزین ئامانجە. - کە ئەشڵێن (خیر الامور اوسطها) مەبەست ئەوەنیە کە هەردو سەری پەتەکە بگریت و لە ناڵیش بەیت و لە بزماریش! بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە جگە لە دوو خاڵەکەی ئەمپەڕو ئەوپەڕ کە عەقڵی تیانیە، ماباقی بەینەکە مەساحەی بیکردنەوەو دەرفەتی ئامادەیی عەقڵە بۆیە خێری تیایە. - شەڕ لەگەڵ ئەودا سودی نیە، حسابەکەی تۆ لای خۆتەوە تێکچووە. یەعنی کەمێ خواکەت دابەزێنەو کەمێ شەیتانەکەت بەرزکەرەوە، باڵانسەکە خۆی ڕێکئەبێتەوەو لێرەشەوە هەم دەروونی خۆت ئارامئەبێتەوە، هەم شەڕەکانت لەگەڵ ئەو بڕێك ئەهوەنئەبنەوە، هەم دنیاکەش تۆزێ جوانترئەبێت بۆ هەموومان.
هیوا سەید سەلیم دوای مشتومڕێکی دوو ساڵەی حکومەت و پەرلەمان و موزایەدەی زۆری حزبەکان بە پرسی چاکسازی سەرەنجام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی هەفتەی رابردوو پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی( پڕۆژە یاسای لە خانەنیشینی و مووجە و دەرماڵە ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان – عێراق) ناردە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بکریتە یاسا کە وەک خۆیان ئاماژەیان پێداوە ئامانج لێی رێکخستن و یەکخستنی سیستەمی مووچەیە لە هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارێکەوە، واتا پلە باڵا و فەرمانبەری ئاسایی و پێشمەرگە و خانەنیشینی....هتد. لە پڕۆژە یاساکەی حکومەت کە پێناچێت پەرلەمان بتوانێت دەستکاری هیج یەک لە بڕگەکانی بکات، ئەویش بەهۆی ئەو کۆتوبەندی یاسیانەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاتووە ،کە ساڵی پار وا هەموارکراوەتەوە کە نابێت هیچ یاسایەک کە پابەندبوونی دارایی درووست بکات لە پەرلەمان دەربچێت بەبێ رەزامەندی حکوومەت،وەک پێویست دەست نەبراوە بۆ ئەوەی کە پێی دەوترێت نا یاکسانی لە دابەشکردنی مووچە، بە شیوەیەک کە مووچەی پلە باڵاکان نەک هەر لە باڵا هێشتراوەتەوە، بگرە ئەوان کە خانەنیشینش دەبن هەر بە مووچەی زۆرەوە خانەنیشین دەکرێن . وەک لە ماددەی دووی پرۆژەکە هاتووە، ئەو پێوەرانەی بۆ خانەنیشینی پلە باڵاکان داندراوە بەوەی ئەگەر کەسەکە هیچ ساڵی خزمەتی بۆ هەژمار نەکرێت بە ٢٥٪ دوا مووچە و دەرماڵەی خانەنیشین دەکرێت بۆ نموونە وەزیرێک یان ئەندامێکی پەرلەمان کە پێوەرەکانی خانەنیشینی بیگرێتەوە کە تەمەن و ساڵی خزمەتە مووچەکەی دەگاتە سەرووی ٥ ملیۆن دینار، لە کاتێکدا کە فەرمانبەرێکی ئاسایی خانەنیشین دەکرێت لەسەر مووچە ئیسمیەکەی خانەنیشین دەکرێت بەبێ دەرماڵە، واتا پرۆژەکە نەک جیاوازی زۆری مووچەی پلە باڵای لەگەڵ فەرمانبەری ئاسایی چارەسەر نەکردووە بگرە دەرچەی یاسایی بۆ خانەنیشینی هەندێک لە پلە باڵاکان دۆزیوەتەوە تا بە مووچەی یەکجار زۆر خانەیشین بکرێن! ئەمە لە کاتێک دایە کە لە پرۆژەکە نەتواندراوە کە لایەنی کەمی مووجەی خانەنیشینی فەرمانبەرێکی ئاسایی لە٣٠٠ هەزار دینار بەرزبکرێتەوە بۆ ٤٠٠هەزار کەچی تازە لە بەغدا رێژەی کەمی خانەنیشینی کراوەتە ٥٠٠ هەزار دینار . ئەمە مانای ئەوە نیە کە پڕۆژەکە خاڵی ئیجابی تێدانیە، یەکخستنی سیستەمی مووچەی پێشمەرگەو پاککردنەوەی لیستی مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی وەک لە خاڵ ٦، ٧ی ماددەی ٧ هاتووە ، ماددەی ٥ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی خانەنیشینی ئەوانەی لە پۆستی باڵانەبوونەوە بەو پلەیە خانەنیشین کراون و هەموو ئەوانە ئەگەر بە پراکتیکی کاری لەسەر بکرێت یاساکە جوان دەکەن. یاساکە زۆر جوانتر دەبوو ئەگەر زامنی یەکسانی لە دابەشکردنی مووچە و خانەنیشینی بکردبا کە نەیکردووە، بۆیە دەڵێن چاک سازتان نەکردووە، بگرە یاساکە وەک ئەو کڵاشە وایە کە دۆمێک بۆ خۆی دەدورێت، دەبوو جاکتر سازی بکەن ماویەتی.
