پشکۆ ناکام ....دین وەک خۆی و ئەوانەش کە خۆیان بە پەیڕەوانی ئەزانن و ئەوانەی تریش کە دین یان کردۆتە چێشتخانەیەکی چەور بۆ خۆیان بە بەلاش لەوەری تیا ئەکەن ،، خەریکە جار و بار و لەگەڵ هەر فاوڵێکا کە ئەیکەن بە قسە و شەرع !!و لێکدانەوە هەزەلیەکانیان وا ئەکەن کە زیاتر و زیاتر ماهیەتیان بۆ خەڵک دەرکەوێت... لیژنەی بەناو باڵای فەتوا (ل.ب.ف) کە ئەبێ سەرقاڵی کار‌و بارە تایبەتیەکانی خۆی بێ کە بابەتە دینیەکانە و لووتی خۆی نەژەنێتە مەسەلەی یەکسانی و پیاو ئەبێ چی بکا و ئافرەت چ نەکا ، ئەوە مەسەلەی ئینسانین کە لەوانەوە دوورە و نابێ خۆیانی لەقەرە بەن، بۆ نمونە کەی رەمەزانە و کەی جەژنە و کەی حەجە و ـ...شتی لەم بابەتانە کاری ئەوان و ئیختیساسیشیانە، بەڵام خەریکە ووردە ووردە پێ زیا ڕائەکێشن و خۆیان لەو شتانە هەڵئەقورتێنن کە هی ئەوان نیا و قەتیش نابێ بەهی ئەوان چونکە دین و یەکسانی نێر و مێ لە هەموو شتێکا دوو جەمسەری جیاواز بەیەک کە قەت یەک ناگرن ، ،، كاتێ ( ل.ب.ف) کە ڕێنمایی دەرئەکات ئافرەت کەی بۆی هەیە هەیە تەنها بەشەو!! لەگەڵ سایەقی مەحرەم !!هات و چۆ بکا!! پێش هەموو شتێک ئیسلام و تاکسی کوجا مەرحەنا؟ کاتێک کە ئیسلام لە قوڕەیشی جەزیرەوە سەری دەرهێنا نە ئۆتۆمبێل و نە تاکسی بەگشتی هەبوو و نە لە هیچ دەقێکی ئەو دینە " ئایەت و حەدیس" و نە لەسەر زاری پێغەمەرەکەیانەوە ئیشارەتی بۆ کراوە ، ئیتر (ل.ب ف) ئەم لێکدانەوە هەزلییەی لە کوێوە هانیوە؟ هەموو دەقەکانی ئیسلام باسی تاکسی تیا نەهاتوە ، " کاتێ ئیسلام پەیا بوو بە حوشتر هات و چۆ کراوە تۆ بڵێی هەر ئەو کاتە شەریکەی تویوتا ی یابانی بەە بن بە ئیسلام ؟ جگە لەوەش ئەوانەی کە ئەڵێن نابێ ئافرەت! شەوانە! بەتەنیا!لەگەڵ سایەقی نا مەحرەما ! گات و جۆ بکا پێمان ناڵێن ئەی خوا هەر خۆی شەو و ڕۆژی دروست نەکردوە ، بۆ بە ڕۆژ حەڵاڵ و بەشەو حەرامە؟ خۆ کەسێک مەحرەم یان مەحرەم نیازی باشی لەگەڵ نەفرەکانیا نەبێ شەو چیە و رۆژ چیە! یان ئەوەیە شەو جەوکەی ڕۆمانسیە..... ئەو موفەکیرانەی (ل.ب.ف) پێمان ناڵێن هەر تاکسی نامەحرەم بە شەو حەرام و ترسناکە یان سێبەری قومبەلەی تاکسی نامەحرەم ئیسعاف و سەیارەی بووک و پاس و لۆری و.. یش ئەگرێتەوە ؟ گوناهی ئەو ئافرەتە داماوە چیە کە مێردەکەی یان کەسێکی مەحرەم تاکسی نیە تا بەشەو ەات و چۆی پێ بکات ، گەر مەحرەمێکیشی تاکسیەکی هەبوو گەرەنتی چیە کە کوڕی باشە و وەک هەر موسڵمانێکی تر ناوگەڵی ئەقڵی نابات بەڕێوە ، گەرەنتی چیە ، بێگومان هیچ" هەرچەنە لە ئیسلاما هەموو زیا رەوییەکی پیاو دواجار بەسەر ئافرەتەکەیا ئەشکێتەوە و شەرحی زینا وەک نمونە".. باس کردنی ئافرەت لەگەڵ کێیا و کەی هات و چۆ بە تاکسی ئەکا پەیوەندی بامافی شەخسی هەر کەسێکەوە هەیە ئافرەت بێ یان پیاو ،(ل.ب.ف) ناتوانێ بریاری لەسەر بات ، ئەوە مەسەلەیەکی ئینسانیانەی ماف یەکسانی ئافرەت و پیاو ، کە ئەوان تاسەر ئێسقان دژین و هەر دژیش ئەبن ، دینەکە ڕێگا نایە لەگەڵ یەکساینیەکانی ئافرەت و پیاو بن ، جگە لەو بەربەستانەی لە دینەکەی(ل.ب.ف) لەبەدەم ئافرەتا هەیە ، ئێستا، ا ئێستا هات و چۆی بەشەویشی بێ مەحرەم هاتۆتە سەر ، کە ئافرەت ئەوەنە خەتەرە ئەی بۆ خوا دروستی کرد؟ خۆ ئەیتوانی شتێکی تر دروست بکا کە ئەو هەموو موسیبەتەی بۆ ئیسلام تیا نەبوایە.........
لەتیف فاتیح فەرەج پێشنیاز‌و پڕۆژەی جۆ بایدنە یان هەر كەسێك عیراق پێویستە لەم دۆخەی ئێستای بەو جۆرە رزگار بكرێت ، دیارە بەر لە جۆبایدنیش كورد هەرگیز نەیویستوە بەشێك بێت لەم عیراقە بەم جۆرەی ئێستا ، تەنانەت كاتی خۆی لە سیەكان و پێشتر بە كۆمەڵێك مەرج رازی بوونە بەوەی كوردستانی باشور سەر بە عیراق بێت ، بایدن باسی سێ هەرێم یان پێنجی كردوە ، بەر لە بایدن ئەو بابەتە لە لایەن كورد‌و خەڵكی تریشەوە قسەو باسی لە سەر كرابوو ، یانی دەكرێت عیراق بكرێتە (5) هەرێمەوە هەرێمی بەسرە یان خواروو،هەرێمی پیرۆزگاكان نەجەف و كەربەلاو بابل ، هەرێمی سەنتەر بەغدا ، هەرێمی سونە ، یان هەرێمی رۆژئاوا، هەرێمی كوردستان ، هەڵبەت پێكەوە بوونەكە فیدراڵی دەبێت یان كۆنفیدراڵی ئەوەیان دەكەوێتە سەر عیراقیەكان ، هەرێمی سەنتەر دەكرێت بەڕێوەبەرایەتیەكی باڵای سێ كەسی شیعە كورد سونەی لێبێت و هەرێمەكانی تر وەك كوردستان پارلەمان و حكومەتی خۆیان هەبێت ، ئەمە تەنها رێگە دەبێت بۆ ئەوەی كێشەكانی عیراق لانی كەم لەم قۆناغەدا كۆتاییان پێبێت ، یان كەمبكرێنەوە . هیچ ئومێدێك نیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژتر عیراق بەم جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە ، لە 100 ساڵی رابردوودا گەورەترین هۆی شەڕو ململانێ ی نێوان كورد‌و عەرەب و شیعەو سونە ئەو بە زۆر پێكەوە لكاندنە بووە ، بۆیە كاتی ئەوە هاتوە عیراقیەكان خۆیان بڕیار لە چارەسەری كێشەكانی خۆیان بەو جۆرە بدەن كە ئیتر شەڕو ماڵوێرانی كۆتای بێت ، بوونی پێنج هەرێم كەمتر یان زیاتر ئەوە دەكەوێتە سەر خواست و ویستی پێكهاتەكان وادەكات پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان بەرەو باشتر بڕوات و هەرێمەكانیش زیاتر سود لە ناوچەكانی خۆیان ببینن ، هەڵبەت بەو مەرجەی بانك یان ناوەندێكی هاوبەشی هاوكاری لە سەنتەر هەبێت بۆ پشتگیری دارایی هەرێمەكان لە یەكتر ، یانی سەنتەر جگە لەوەی ئەنجومەنێكی باڵای رێبەرایەتی عیراقیەكانی لێیە ، بانكی سەرەكی و هەروەها سوپایەكی هاوبەشی هەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر گرفتێك كە دێتە پێش هەرێمەكان ، ئەوە جگە لەوەی ئەو سوپایە بەرپرس بێت لە پاراستنی سنورەكانی وڵات . 100 ساڵی رابردوو دەریخست كە پێكهاتەكان ناتوانن بە شێوەیەكی گونجاو بە یەكەوە بژین بەم جۆرەی ئێستا ، هۆیەكەش دیارە نادادی و ستەم و وەك یەك نەڕوانینە بۆ پێكهاتەكان ، یانی كە عەرەبی سونە لە سەر كورسی دەسەڵات بوونە، ئەو پەڕی زەبرو زەنگیان بەرانبەر ئەوانی تر بەكار هێناوە ، شیعەش بە گیانی تۆڵە كردنەوە مامەڵەی لە گەڵ عەرەبی سونە كرد ، هەر بۆیە زۆر ئەستەمە ئەم پێكهاتانە بەم جۆرەی ئێستا لە یەك چوار چێوەدا بتوانن پێكەوە هەڵبكەن ، مەگەر دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر‌و سەركوتكەرو ستەمگەر بتوانێ بە زەبرو زەنگ دەنگ و سەداكان كز بكات ، هەڵبەت ئەوەش كاتی دەبێت و سەرناگرێت .
ساڵح ژاژڵه‌یی به‌شی یه‌كه‌م سەرەتا: من (ساڵح محەمەد قادر) کە ناسراوم بە مامۆستا ساڵح ژاژڵەیی، ساڵی ١٩٤٥لە دایکبوم و لە ساڵی ١٩٦١ بەشداری شۆڕشی ئەیلولم کردوە، لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا کارم کردوە. لە ساڵی ١٩٧٦وە پەیوەندیم کردوە بە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، لەو حیزبەدا دەستم بەکاری سیاسی کردوە، هەر لەوپێناوەشدا کوڕێکم شەهید بووە و خێزانەکەشم کەم ئەندام بووە، دواتر لە دروستبونی گۆڕانەوە بەشداری کارای ئەو بزوتنەوە جەماوەرییەم کرد، من هیچ مەبەست و مەرامێکی کەسیم لەو بزوتنەوەیەدا نەبوو، تاکە ئامانج بۆ خەونی گۆڕانکاری و خۆشگوزەرانی میللەتەکەم بوو، بەداخەوە ئەوکاتەی هیچ ئاسۆییەک لەو بزوتنەوەیەدا نەما من و سەدان هاوڕێ بەجێمانهێشت بۆ کەسانێک کە بەشیكی زۆریان هەرگیز هەڵگری گۆڕانکاری نەبون و نین، هەمو ئەو ئەو روداو و باسانەی لەم نوسینەدا کە نوسیومە لە ١٢ بەشدا، کۆی ئەو راستییانەیە کە خەڵکانی ئاسایی و دەنگدەرانی پێشوی گۆڕان نەیانبیستوە. كاك نه‌وشیروان مسته‌فا پێی وابوو قۆناغی دوای راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ قۆناغی خه‌باتی شاخ زۆر جیاوازه‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌شی نه‌ده‌شارده‌وه، كه مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاخدا سه‌ركه‌وتوبون، له به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و باری حكومه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوبن. چونكه دوو بواری جیاوازن. هه‌میشه وا وتراوه كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو. به‌ڵام وه‌كو ده‌ركه‌وت دوای دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت. سه‌ركرده‌كانی شاخ ده‌ستیان گرت به سه‌ر هه‌مو جومگه ئه‌ساسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداو به‌رژه‌وه‌ندی مادی زۆر وایلێكردن. كه چاره‌نوسی مان و نه‌مانی خۆیان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ببه‌ستنه‌وه كه قۆرغیان كردوه. دوای ساڵانی دوو هه‌زار ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو یه‌كێتێدا زۆرتر ره‌نگی دایه‌وه‌و تێوه‌گلان و به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی چون و بێباكی له لێپرسینه‌وه، بوو به دیارده‌یه‌كی زه‌ق و ئاشكرا. له ئه‌نجامدا زه‌مینه خۆشبو بۆ بۆچون و ئاڕاستەی چاکسازی و پاشان له دایكبونی باڵی ریفۆرم له‌ناو یه‌كێتیدا. دواجار داوا له كاك نه‌وشیروان ده‌كرێت كه سه‌ركردایه‌تی ریفۆرم بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆیی چاره‌نوسساز به ئومێدی رێگری كردن له گه‌نده‌ڵی و سه‌رله‌نوێ ته‌یاركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی به فۆڕمێكی جیاواز له‌پێشوتر. به قسه‌ی خودی ره‌وانشاد ئه‌وانه‌ی كە سه‌رپه‌رشتی باڵی ریفۆرمیان كردبو دڵنیایان كردبۆوه كه له سه‌دا نه‌وه‌دی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌به‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه ده‌رچوو، ئه‌وه‌بوو باڵی ریفۆرم تۆشی شكستی گه‌وره‌بوو. ئه‌مه‌ش وای له به‌ڕێزیان كرد كه بێ ئومێدبێت له یه‌كێتی و له‌و كه‌سانه‌ش كه به‌ناوی ریفۆرمه‌وه كاریان ئه‌كرد. هه‌ر دوای ئه‌و شكسته كاك نه‌وشیروان وازی له یه‌كێتی هێناو لای دۆسته‌كانیشی هۆكاری وازهێنانه‌كه‌ی ده‌گێڕایه‌وه بۆ: یه‌كه‌م؛ بونی مام جه‌لال به سه‌رۆك كۆمار و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مادی و سیاسی و مه‌عنه‌وی زۆر، كه ئه‌توانێت كه‌سانی زۆر له خۆی كۆبكاته‌وه‌و هه‌رچی ئه‌و بیڵێت ره‌تكردنه‌وه‌ی نه‌بێت ، له ئه‌نجامدا ئه‌ستێره‌ی ئه‌میش به‌ره‌و ئاوابون ئه‌چێ. دووه‌م؛ بێ ئومێدبونی له توانای براده‌ره‌كانی له ریفۆرم و ئه‌وانی تر كه پشتیوانی بون له ناو یه‌كێتیدا. دوای وازهێنانی له یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك له براده‌رانی خه‌باتی شاخ و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و رۆشنبیری كۆكرده‌وه‌و بۆی باسكردن كه بڕی 10 ملیۆن دۆلاری له مام جه‌لال وه‌رگرتوه له‌گه‌ڵ گردی زه‌رگه‌ته‌و ته‌لاری چاودێری دارایی و وه‌عدی ئیجازه‌ی كۆمپانیای چیمه‌نتۆی وه‌رگرتوه و به نیازه كۆمپانیایه‌كی ئیعلامی دامه‌زرێنێت. بڕیاریش وابوه كۆمپانیاكه له دوو به‌ش پێك بێت. به‌شێكیان بۆ بواری راگەیاندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و به‌شه‌كه‌ی تریش بۆبواری ریكلامی بازرگانی. به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماده‌بوان وه‌ك كاك قادری حاجی عه‌لی وتوبویان ده‌توانین شتی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بكه‌ین و سایتی ئه‌لكترۆنی و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنیش دامه‌زرێنین. دوای ئه‌وه كاك نه‌وشیروان ئه‌ڵێت: ده‌مویست ئه‌مه له ئێوه ببیستم. دیاره ئه‌و پێشنیاره‌ی زۆر پێ باش بوه و كاری له‌سه‌ر كردوه. دوای ماوه‌یه‌كی كورت ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی رۆشنبیر و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و مامۆستای زانكۆ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه ره‌وتێك یان حیزبێكی سیاسی نوێ دروست بكه‌ن به‌و هیوایەی گۆڕانكارییه‌كی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا روبدات بۆ به‌رژه‌وەندی گشتی. له ئه‌نجامدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوو. ئه‌وه‌بو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 25/7/ 2009 كردوو بوو به خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مان. له راستیدا ئه‌مه روداوێكی سیاسی بێ وێنه‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چ له سه‌رئاستی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له گه‌شه‌كردنێكی خێرا‌و زۆر بێ وێنه‌دابوو سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری به‌لای خۆیدا راكێشا‌و بوه جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به هیوای گۆڕانكاری سیاسی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا‌و به دامه‌زراوه‌كردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دوور خسته‌وه‌ی ده‌ستی جیزب له‌ناو حكومه‌تدا. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بوو به هۆی نیگه‌رانی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. دیاره خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌موو هاوڵاتیانی نیگه‌ران و بێ ئومێد كردبوو. به‌رده‌وام ره‌خنه‌و گله‌یی له ده‌سه‌ڵات ده‌گیرا. دواجار ئه‌م ره‌خنه‌و گله‌یانه زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و روداوه‌كانی 17ی شوباتیش شایه‌تی ئه‌وه‌ن. له هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به خاوه‌نی 24 كورسی. هه‌رچه‌نده یه‌ك كورسی كه‌م كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت یه‌كێتی ته‌نها 18 كورسی هێنا. گومانی تێدا نییه دیارده‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاریش ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد بكرایە. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر له‌و ژماریه زیاتر كورسی ئه‌هێنا. سه‌د مه‌خابن دوای وه‌فاتی كاك نه‌وشیروان بزوتنه‌وه‌كه توشی شكستی گه‌وره هات، رۆژ له دوای رۆژ گۆڕان خوازان و دۆست و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه بێ ئومێد‌بن و واز له بزوتنه‌وه‌كه ئه‌هێنن. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی 30/9/2018 بوو كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توشی شكستێكی زۆر گه‌وره بوو. واته نیوه‌ی كورسییه‌كانی له ده‌ستدا. گومانی تێدا نییه له ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزمای وه‌كو كاك نه‌وشیروان فاكته‌رێكی گرنگی پاشه‌كشه‌ی بزوتنه‌وه‌كه بو له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا چونكه بۆشاییه‌كی ئێجگار گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م و جێگره‌كه‌ی له‌روی هۆشیاری و دنیابینی و روناكبیریی و كاریزماییه‌وه. به‌ڵام زۆر هۆكاری تریش هه‌یه كه كاریگه‌ری زۆر خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌و شكستی بزوتنه‌وه گۆڕان و له به‌شه‌كانی تری ئه‌م نوسینه‌دا رونی ئه‌كه‌ینه‌وه. دوای ئه‌م شكسته گه‌وره‌یه‌ش سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا به‌شداری له حكومه‌تدا بكات. له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی گۆڕانخوازان (جگه له‌وانه‌ی كه به‌ته‌مای پۆستبون) دژی به‌شداریكردنی حكومه‌ت بون. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه رۆژگارێك مایەی ترسی یه‌كێتی و پارتی بوو. جێگه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ربوو. به‌ڵام ئێستا نه یه‌كێتی و پارتی ترسیان له گۆڕان ماوه‌و نه جه‌ماوه‌ریش متمانه‌ی به بزوتنه‌وه‌كه ماوه. جگه له ئه‌مانه‌ش له‌ئێستادا بزوتنه‌وه‌كه له‌ناو خۆیدا ده‌ناڵێنێت، به‌ده‌ست نا سیستماتێكی و باڵ باڵێن و دوو جه‌مسه‌ری له بڕیارداندا و ناعه‌داله‌تی له دابه‌شكردنی پۆسته حكومی و حزبییه‌كاندا و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی رێكخه‌ر و هه‌ندی كه‌سیتر له ده‌ورو به‌ری به‌سه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كاندا. به‌ڕه‌زامه‌ندی و بریاری كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان. به‌م حاڵه‌ته‌وه به‌شداری كردن له حكومه‌تدا. واته خۆكوشتن و زیاتر خۆبچوككردنه‌وه. كه‌س بڕوای به‌وه نییه بزوتنه‌وه‌كه بتوانێت به‌رنامه‌كانی له‌ناو ئه‌م حكومه‌تدا نەك به باشی ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بەڵکو هەر گوێشی لیبگرێت. په‌ندێكی پێشینانیش هه‌یه ده‌ڵێت (مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ئێواره‌وه دیاره) ئه‌وه‌تا حكومه‌ته‌كه‌ی كاك مه‌سروریش له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه چاوه‌ڕوانی موژده‌ی خۆشی لێناكرێت بۆ گۆڕانخوازان و به چاوی خۆمان ئه‌بینین حكومه‌تی سێبه‌ری دروستكردوه بۆ لێدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان و بچوككردنه‌وه‌یان. ته‌نانه‌ت بچوكترین راگه‌یاندنی وه‌زیریكی گۆران له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌مكوت ئه‌كرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین باری دارایی حکومه‌تی هه‌ریم له ئاستێكی زۆر خراپدایه. جگه له قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوی زۆری كۆمپانیاكان. حکومه‌تی قه‌رزداری موچه‌خۆران و بازرگانه‌كانیشه. كه‌واته حكومه‌ت ناتوانێت بودجەیەكی باش بخاته به‌رده‌ستی وه‌زیره‌كان و پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاری پێ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێك میزانیه‌ی باشی بۆ دانرێت مانای وایه بۆ وه‌زیریش ئه‌بێته ده‌سكه‌وت و ئه‌توانێت بڵێ له سه‌رده‌می مندا ئه‌مه كراوه. ئێستا جیاوازی نه‌ماوه له‌نێوان وه‌زیره‌كانداو هه‌مویان له ئاست سه‌رۆك وه‌زیراندا کز‌و لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاتن. ئەگەر حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه ببڕێت كه ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نێرێت. ئه‌و كاته كێشه‌ی موچه‌ش ده‌ست پێ ئه‌كاته‌وه و ئه‌وه پڕۆژه‌و ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری هه‌ر باسی ناكرێت. كه‌واته وه‌زیر ته‌نها موچه وه‌رئه‌گرێت و هیچی له ده‌ست نایه‌ت ئه‌نجامی بدات. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه بڵێین وه‌زیره‌كان بێتوانان، به‌ڵكو میزانیه‌یان بۆ دانه‌نراوه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زۆرینه‌ی گۆڕانخوازان به باشیان نه‌زانی به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ین، چونكه له سه‌ره‌تاوه ده‌رك به ئه‌وه كراوه. هه‌رچه‌نده بچوكبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا خه‌می سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه نییه‌و به به‌رده‌وامی كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا‌و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی واز له بزوتنه‌وه‌كه ئه‌هێنن و له ئاینده‌ی بزوتنه‌كه ته‌واو بێ‌ئومێد ئه‌بن. به‌ڵام نه‌كه‌س له خه‌می ئه‌واندایه‌و نه كه‌سیش له هۆكاری واز هێنانه‌كه‌یان ده‌پرسێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه زیاده‌بن و خوا خوایان بێـت له كۆڵیان ببنه‌وه. ئێستا بزوتنه‌وه‌كه به‌ره‌و چۆڕه‌بڕبون ئه‌چێت له خه‌لكانی ئه‌کادیمی و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه رۆشنبیره‌ی له سه‌ره‌تاوه به كوڵ و دڵ له‌گەڵ گۆران بون ئێستا ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌كه‌ن و ئه‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
نیاز عه‌بدوڵا لە ھەر شەڕێکی ئایدۆلۆژی بەرەکانی پێشەوە و بەرەکانی دواوە ھەن؛ بۆیە ئێستا ژمارەیەک ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە جەستە لە کوڵەجۆ و خانەقین و دووزخورماتو و جه‌له‌ولا شەڕی چەکداری لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و کۆمەڵگای ئێمە دەکەن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن، ھەندێکی تریش لە بەرەی پێشەوە لە رێگای دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە قەڵەم و میکانیزمەکانی دونیای دیموکراسی، شەڕی فکر و لێسەندنەوەی ماف و به‌کۆیلەکردنی کۆمەڵگا دەکەن بۆ سەپاندنی ئامانجه هاوشێوه‌كانی فكری "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه". وێناکردنی ژنان وەک ئامرازی سێکس و زنجیرکردنیان بۆئەوەی پیاوان لە کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاره‌زووه‌كانی ئەندامی نێرینەیان دووربن، جگە لە سه‌پاندنی فکری "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه" بەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان، لێسه‌ندنه‌وه‌ی پیاده‌كردنی مافه تاكه‌كه‌سییه‌كانیشه له‌پاڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆیی ژنان و پیاوان. دوایین فه‌توای، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، كه له 4ی12ی 2019 به نووسراوی ژماره 144 ده‌رچووه له‌باره‌ی "حوكمی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت به ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری ته‌كسی"، بریاره‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه له سه‌ره‌تای داگیركردنی موسڵ و شه‌نگال له 2014 ده‌هێنێته‌وه یادمان، به‌تایبه‌ت ئه‌و حوكمانه‌ی به‌ناوی شه‌ریعه‌ی ئیسلامه‌وه ده‌سه‌پێندران به‌سه‌ر ژنان و هاووڵاتیانی ژێرده‌سته‌ی ناوچه‌كه. ئه‌نجوومه‌نی فه‌توا له خاڵی یه‌كه‌می نێو هه‌شت خاڵه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتوویه‌تی "ده‌رچوونی ئافره‌ت له‌ته‌ك مه‌حره‌می خۆیدا هه‌ر كاتێك بێت بۆ هه‌ر جێگایه‌ك بێت دروسته" و، له‌خاڵی شه‌شه‌م وتوویانه "پێویسته ئافره‌ت، به ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری نامه‌حره‌می ته‌كسی ده‌رنه‌چێت." به وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه بۆ بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان جگه له‌سه‌ركه‌وتنی "ته‌كسی"، له داهاتوو ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا، خوێندنی كچان جگه له زانكۆی شاره‌كه‌ی خۆی له زانكۆی شارێكی دیكه حه‌رام بكات له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندنی تواناسازی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و گه‌شتكردن بۆ وڵاتان. ده‌بێ چاوه‌ڕوانبین به ته‌نیا ژیانی ژنێك له ماڵێك قه‌ده‌غه بكات، شوفێریكردن بۆ ژنان و چوونه سینه‌ما و كۆنسێرت و په‌یكه‌رسازی كه ئێستا سعودیه حه‌ڵاڵی كردووه ئه‌م "زانا"یانه له كوردستان قده‌غه و حه‌رامی بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و پارته سیاسییه ئیسلامییه‌كان رایانگه‌یاند "ئاینی ئیسلام بێ به‌رییه له رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئاینه ناكه‌ن"، به‌ڵام له فه‌تواكانی كۆتایی ئه‌م یه‌كێتییه به جۆرێكی دیكه راستی بیركردنه‌وه‌كانی خۆیان خستۆته‌ڕوو. رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له خولی 22ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، سه‌باره‌ت ژماره‌ی پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداره‌كان وتی "له‌شه‌ڕی دژی داعش نزیكه‌ی 2000پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، نزیكه‌ی 12هه‌زار پێشمه‌رگه برنداربوون له‌وانه‌ش 293یان كه‌مئه‌ندام بوون، كه 235یان قاچ یان ده‌ستیان له‌ده‌ستداوه، 20یان توانای بینینیان له‌ده‌ستداوه، 38ی دیكه‌شیان تووشی ئیفلیجی ته‌واوبوون و عاره‌بانه به‌كارده‌هێنن." پرسیاری جددی بۆ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له پێناوچی شه‌ڕی تیرۆریان دژ به ده‌وڵه‌تی خه‌لافه كرد؟ له‌پێناو چی نزیكه‌ی 2000پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م وڵاته شه‌هیدبوون و، هه‌زاران كچ و ژنی ئێزیدی ئێمه بران یان شه‌هیدكران؟ ده‌بێ یه‌كێتی زانایان وڵاممان بداته‌وه، ده‌یه‌وێت كوردستان بكاته سعودیه یان ئێران یا ئه‌فغانستان؟ له كاتێكدا كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویسته له‌بری به‌هێزكردنی حوكمه‌كانی ئاین، دامه‌زراوه‌كان به‌هێزبكرێن بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ژنێك یان هه‌ر پیاوێك هه‌ست به پارێزراوی ئاسایشیان بكه‌ن و زه‌مینه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان له‌و رێگایه‌وه نه‌هێڵدرێت. ئه‌م فه‌توایه‌ی یه‌كێتی زانایان ته‌نیا نه‌نگی نییه بۆ خودی یه‌كێتییه‌كه، به‌ڵكو شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان به‌و جۆره دونیابینی ئاینیان له‌ناو یه‌كێتییه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو. بۆ نموونه له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایان، له كۆی 31ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا، 22ئه‌ندامی پارتی ده‌رچوون و 9ئه‌ندامی دیكه‌یان له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌بوون. ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا به‌م فه‌توایه‌ی، كۆی ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنپارێزان له ماوه‌ی 28 ساڵ بن پێ ده‌خات و، به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئاینی نێوان ئاینه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ته‌واوی هه‌وڵه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی حكومه‌تیش له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی سفر ده‌كاته‌وه. بۆیه پێویسته یه‌كێتی زانایان فه‌تواكه‌ی بكێشێته‌وه و داوای لێبوردن له ژنان و پیاوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و كاسبكارانی وفێری ته‌كسی بكات. یه‌كێتییه‌كه گرنگه له‌وه تێبگه‌ن خه‌باتی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری رێچكه‌ی خۆی گرتووه و به بیریاری "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه" ناوه‌ستێت.
چیا عەباس چۆن هونەر پێویستیەکی بنەرەتی ژیانە تا مرۆڤ لە بەها مرۆییەکان بەئاگا بهێنێتەوە قسەکردن و شکاندنی بێدەنگیش لە سیاسەتدا هەمان ئەرکی هەیە. رەوشی خراپی هەرێم گەیشتۆتە ئاستێک کە چیتر بێدەنگبون لێی هاوتایە بە کارئاسانکەر بۆ بەردەوامدان بەو رەوشە و خەستبونەوەی خراپەکاری. بۆ خۆم لەم روانگایەوە هەڵسەنگاندن بۆ پەیامەکەی کاک قادر حاجی عەلی دەکەم کە لە نوێترین نوسینی " چۆن لەم دۆخە تێبگەین" بەیانی کردوە. کاک قادر بەشێکی زۆری پێشەکی نوسینەکەی بۆ بەها بەنرخەکانی سیاسەتی واقیعی و راستگۆیانە تەرخان کردوە، لەو دیدگایەوە هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم کردوە و پیشانی داوە لە سایەی سیاسەتەکانی دەسەڵات نەک بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان پێشێل و پشتگوێ خراون بەڵکو بەها کۆمەڵایەتی و رەسەنەکانی کوردەواریش کراونەتە قوربانی بەرژەوەندیە تایبەتەکانی حزب و بنەماڵە و جەمسەرە دەسەڵاتدارەکان. لە ئاکامدا فەرسەخێکی گەورە نێوان خەڵک و دەسەڵات، نێوان چاوەروانی جەماوەر و بێباکی و بێخەمی دەسەڵات دروستبوە، لە سایەی ئەم رەوشەدا بێئومێدی وەک هەورێکی رەش ئاسمانی کوردستانی تەنیوە. کارکردن لە سەر پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەرچاوەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و رەوینەوەی بێ ئومێدی بە گەرانەوە بۆ رێرەوە رەسەنەکەی سیاسەت دیاری کردوە. لایەنی رۆمانسی و پاکژ و نەستۆلژیای شۆرشگیرانەی کاک قادر، لە تەمەنی گەنجیەوە وێڵی گوند و شاخ و دۆڵ و ئەشکەوت و تاشە بەردەکانی پێشمەرگایەتی بوە، لە نوسینەیەکەیدا راستگۆیانە بە زمانێکی سادە وەک فەنەرێکی درەوشاوە فەزای تێرامانی بۆ سیاسەت و حوکمرانی و ئایندەی نیشتمان روناک کردوە. گریمان ئەم خەونە گەورەیە وەک وروژێنەری ناخی خاوەنەکەی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەمە وەک ئەو هونەرە وایە کە مەبەست لێی ئەوەیە مرۆڤ لە بەهاکانی مرۆییبون بە ئاگا بهێنێتەوە. بۆ خۆم نازانم نوسینی تری دەبێت دەرباری چەندین پرسی گرنگی تر، بۆیە چاوەروانم ..! کاک قادر هەر لە سەردەمی سەرەتای دروستکردنی گۆڕان لە گەڵ کاک نەوشیروان و بەرێزان ملازم عومەر و سالار عەزیز و چەند هاورێیەکی تر بزوێنەری چەند تەوەر و پرسی هەستیاری ناو گۆڕان بوە، لەوانە موڵکداریەتی کۆمپانیای وشە، راگەیاندنی گۆڕان، شێوازی بەرێوەبردن و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی ناو گۆڕان. وێرای جیاوازیەکانی دەرباری هەندێ خاڵ لە گەڵ کاک نەوشیروان، بەڵام کاک قادر راستگۆیانە و بێ پێچوپەنا و بە وەفاییەکی بەرز بۆ کاک نەوشیروان ململانێکانی، زۆر جیاواز لە بەشێکی هاوکارەکانی کاک نەوشیروان، تایبەت ئەوانەی ئێستا دەستیان بەسەر موقەدەراتی بزوتنەوەی گۆڕاندا گرتوە، بەرێدەکرد. دوای وەفاتی کاک نەوشیروان و کاڵبونەوەی هزری چاکسازی و گۆرانکاری لە ناو گۆڕاندا کۆمەڵێک لە هەڵسوراوانی گۆڕان لە دەرەوە ئاراستەی پرۆگۆڕان یان دروستکرد، لەو ساتەوەش پرۆگۆڕان راشکاوانە رایان گەیاندوە کە زۆر پێویستە پەیوەندی و باسکردن و گڤتوگۆی بەردەوام نێوان دڵسۆزانی پرسەکانی چاکسازی و گۆرانکاری لە ژیانی سیاسی و حوکمرانی و کۆمەڵایەتی باشوردا هەبێت و کاری زۆریش لەو بوارانەدا کراون تا بەیەکەوە لێکتێگەیشتن و کارنامەی هاوبەش بۆ ئامانجە هاوبەشەکان سازبکرێن، بەدرێژایی زیاتر لە ساڵێک لە پەیوەندی بەردەوامدا بون لە گەڵ ئەو بەرێزانە بە کاک عوسمان حاجی محمود و قادر حاجی عەلی شەوە، چونکە وێرای جیاوازی لە سەر چەند تەوەرێک بەڵام ئامانجی هاوبەش کۆمان دەکاتەوە، یەکێک لە تەکتیکە سواو و بەسەرچوەکانی دەسەڵاتدارانی گۆڕان دروستکردنی کێشە نێو نارازیەکان بو، بۆ ئەو مەبەستەش چیان پێکرابێت لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، لە بەکارهێنانی ئیجرائاتی ناشەرعی و نادەستوری، لە دەرکردن و دورخستنەوەی هەڵسواروە دڵسۆزەکان و پرکردنەوەی شوێنەکانیان بە کۆیڵە و کەسانی کاسەلێس درێغیان نەکردوە. ئێستا کاتیەتی تێبگەن پرسەکانی چاکسازی و گۆرانکاری لە دەرەوەی گردە زوەتکراوەکە و پەرلەمانە دەستەمۆکراوەکە و بە ناو حکومەتە هاوپەیمانیەکەی هەرێم بە تەوژم و پەرۆشیەکی بەرنامە دارێژراو بەشێوەیەکی سیاسی و واقیعیانەی گونجاو و بە پشتگیری هێزی جەماوەری و رٶشنبیران و دڵسۆزانی میللەت دەبنە کارنامەی سەرەکی جەماوەری کوردستان، ئەمەش بەرپاکردنی بەرەیەکی ئۆپزسیۆنی دەرەوەی پەرڵەمانە. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: ٣ی دیسەمبەر ٢٠١٩
کاروان عەلی شامار چەن رۆژێکە مژاری گەرمی کادیرانی یەکێتی بەستنی کۆنگرەیە لێ دوای مشتومرێکی زۆر لەھەمبەر ئەو پرسە چارەنوسازەدا گەر بەھۆی فشاری کادیران و ھەندێک سەرکردە نەبایە دورنەبوو ھەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتی لە مێژە دیزەبەدرخۆنەی کۆنگرەیان کردبایە. نەنگیەکی گەورەیە بۆ بەرپرسانی ئەو حیزبە بەتایبەت ئەوانەی کە لەھەوڵدان و دەچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی دواخستنی کۆنگرەوە، لێ دەرکەوت ھەر ئەو روخسارانەی کە ئەمرۆ دژ بە کۆنگرەن ھەر ئەوانیشن نزیک لە دەیەیەکە رێگرن لە ئەنجامدانی! گەر حزبێک ماوەی دە ساڵ کۆنگرەی نەبەستبێ دەبێ خوزیارانی نەبەستنی کۆنگرە جگە لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان چ ئەرگومێنتێکی تریان ھەبێ بۆ دواخستنی ئەو پرسە! بەئیدیۆمێکی سادە بەدیلی کۆنگرە دەبێ ھەر کۆنگرە بێ چون ئەگەر لە رابردوو بەھەر ھۆیەک رێگری دروستکرابێ بەھۆی ئاڵنگاری ناوچەکەوە لێ ھەنوکە بارودۆخەکە لەبارەو ھیچ مەترسیەک لە سەر (ی ن ک) نەماوە! لەلایەکی ترەوە ئەوانەی کە لەگەڵ دواخستنی کۆنگرەن ھەنوکە ھیچ شەرعیەتێکی یاساییان نەماوەو ئەو دەسەڵاتەیان نییە کە بریار لە دواخستنی کۆنگرە بدەن! خۆشبەختانە دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ دواخستنی کۆنگرە ئەمرۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریارە دروستەکەیداو سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستپێدەکاو ٢١ مانگی دیسەمبەری ئەمساڵیش کۆنگرە دەبەسترێ، ئەم ئاکتەش دەرخەری ئەوەیە ئەمجارە ئێرادەی کادیران و دڵسۆزانی یەکێتی بەسەر ئیرادەی بەرژەوەندخوزاندا سەرکەوت، کۆنگرەش دەبێتە وێستگەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەو ئاراستە راست و تەندروستەی کە شەونخونیان دەکرد بۆ نوێبونەوەی یەکێتی و سوربون لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەوعی بۆ یەکێتی.رن
سەرتیپ وەیسی كەریم ھەمو گلەیی و رەخنەکانی لە سەرۆکی پەرلەمان دەگیرێت راست و دروستن، چونکە بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێکخستنی بەرنامەی کار‌و دیاریکردنی بابەتی پەلەو گرینگ و جێگای بایەخ لە دەسەڵاتی سه‌رۆكه لە بەرنامەی کاری دایبنێت . بەڵام بەشی گەورەی رەخنە لە ناوەڕۆک و ووشەو مامەڵەکردن لە گەڵ حکومەت پەیوەندی بە خراپی پەرلەمانتاران و بەتایبەت پەرلەمانتارانی لیژنەی یاسای ھەیە، کە ئەم لیژنە بە دڵی پەرلەمان دەناسرێت، بەڵام ئەبینی ئەندامانی ئەم لیژنە کەم ئەزمونن لە بواری یاسا، چونکە بە گوێرەی راپۆرتی "پەی" تایبەت بە کاری چاودێری پەرلەمان بەشی زۆریان لە دەرچووی یاسای ئێواران یان ئەھلین، کە ئەمەش کێشەی گەورە نیە بەڵکو بەشی زۆریان به‌ر له کاری پەرلەمانی لە بواری یاسا هه‌یه، كه کاریان نەکردووە لە کاتێکدا ھەموو پەرلەمانتاران لە دارشتنی یاساکان پشت بەم لیژنە دەبەستن، ھەر لەبەر ئەوەشە سەرۆکایاتی پەرلەمان بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسا‌و رێکخستنی لە رووی یاسایی گرێبەستێکی لەگەڵ دە راوێژکارى یاسایی کردووە لە دەرەوەی پەرلەمان سەراڕای بوونی چەندین راوێژکاری تری یاسای لە پەرلەمان. لە پەرلەمانى كوردستان گوایە ئۆپۆزسیۆن ھەیە، بەڵام کەمترین قسەو ھەڵوێست وھەژاندنی پەرلەمانیان ھەیە، کە ئەمەش کەم و کوڕیەکی تری پەرلەمانە، کە وای کردووە بێتە ئەو دەزگا بێ رۆحە، بۆیە کۆمەڵ و یەکگرتووی جاران کە ئۆپۆزسیۆن بوون زۆر جیاوازن لەو ئۆپۆزسیۆن بوونەی ئەمرۆیان. ئیتر کە سەرۆکایەتی پەرلەمان، پەرلەمانیان بە ھەموارێکی پەلەی پەیڕەوی ناوخۆ تەسلیمی حوکمەت کردوو لیژنه‌یەکی یاسای نەشارەزاو ئۆپۆزسیۆنێکی شەرمن ھەر دەبێت چاکسازی لە ووشەی کوردی بکەن لەبری لە سیستەم و ژیانی خەڵک. له چوار خولى رابردووى په‌رله‌مانى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ى یاسایه‌ك ده‌كرا راسته‌وخۆ له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م پڕۆژه یاسا هه‌ر له ناو هۆڵى په‌رله‌مان له‌كاتى گفتووگۆى په‌رله‌مانتاران، به‌شێك له وته‌و پێشنیازه‌كانى په‌رله‌مانتاران ده‌نوسرایه‌وه‌و سیاغه‌ى یاساییان بۆ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ده‌چێته خوێندنه‌وه‌ى سێهه‌م، په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى یاسایى له هۆڵى په‌رله‌مان ده‌رده‌چن و خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و راوێژ به ده پسپۆر ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مان وه‌ك راوێژكار دایمه‌زراندوون. له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هیچ كام له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌زموونى كارى یاساییان نییه و موماره‌سه‌یان نه‌كردووه ، وه‌كو مامۆستاى زانكۆ و حاكم و كارى پارێزه‌رایه‌تى، له‌كاتێكدا له خوله‌كانى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر له شاره‌زاو عیملاقى یاسایى ئه‌و لیژنه‌یان به‌رێوه‌ده‌برد له‌وانه ( فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، عه‌ونى به‌زار، نورى تاڵه‌بانى ، تارق جامباز، شێروان حیده‌رى، رۆژان دزه‌یى، زانا رۆستایى ، عومه‌ر عبدالرحمان، دكتۆر زانا و د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و گۆران ئازاد،عومه‌ر نوره‌دینى، سه‌ردار هه‌ركى، د.ڤاڵا فه‌ریدو ژماره‌یه‌ك كه‌سى دیكه )، به‌ڵام ئێستا به سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایشه‌وه هیچ ئه‌زموونێكیان نییه‌و پسپۆریییه‌كه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى بڕوانامه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن له‌م خوله‌دا ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لاوازن و لیژنه‌كان ناتوانن كارى خۆیان بكه‌ن، له هه‌مانكاتیشدا ئۆپۆزسیۆنى ئێستا كاره‌كانیان به‌كارى رۆژنامه‌نووسى ده‌چێت و هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى و په‌رله‌مانى نییه، نه‌یانتوانیوه له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى و رێوشوێنى یاسایه‌كان كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن، بۆ نموونه په‌رله‌مانتار دواى ئه‌وه‌ى پرسیارى هه‌یه‌و له رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حكومه‌تى ده‌كات، پێویسته له ماوه‌ى 21 ڕۆژ وه‌ڵامى حكومه‌ت وه‌رگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرا پێویسته داواى بانگكردنى وه‌زیر، یان هه‌ر به‌رپرسێكى حكومه‌ت بكات، له ناو په‌رله‌مان موحاسه‌به‌ى بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى لاوازى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و په‌رله‌مان كاره‌كانیان هه‌مووی هێناوه‌ته سه‌ر سۆشیال میدیا‌و، كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ى حه‌زى ده‌رخستنه، نیو ئه‌وه‌نده كارى په‌رله‌مانتارى نییه. به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌باره‌ى كاره‌كانى په‌رله‌مان زۆر په‌ست و ناره‌حه‌تن، پێیانوایه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئێستا له ئاستێكى زۆر خراپدایه، بۆ نموونه له‌مه‌سه‌له‌ى پرۆژه یاسایى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، په‌رله‌مان كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ى گه‌وره، چونكه ده‌یانه‌وى یاسا بۆ دامه‌زراندنى فه‌رمانى گرێبه‌ست ده‌ربكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وه كارى حكومه‌ته نه‌ك په‌رله‌مان، حكومه‌تیش بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌و ئیحراجیه رزگار بكات، هه‌ستاوه وه‌ڵامى په‌رله‌مانى داوه‌ته‌وه كه ئه‌وان خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و زانیارین، نه‌هاتوون وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه ئیحراجیان بكه‌ن. ده‌كرێ په‌رله‌مان بانگى وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌كو پلاندانان و دارایى بكات، تاوه‌كو فشار بكات به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، به‌ڵام ناتوانێت یاسا ده‌ربكات. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاتێك یاسایى تاپۆكردنى خانووه زیاده‌ڕۆكان ده‌نێرێته‌وه په‌رله‌مان، نا حه‌قى نییه، چونكه ئه‌و یاسایه به دونیایه‌ك هه‌ڵه‌ى یاسایى تێپه‌ڕیوه‌و پێویستى به دووباره چاككردن هه‌یه. ئەندام پارلەمان یان دەبێت لە پارلەمان قسەبکا و کاربکا، یان دەبێت لەگەڵ دەنگدەر و لایەنگرانی، لەگەڵ سەندیکاکان و کۆمەڵەکان، لەسەر شەقامەکان و لە ماڵەکان، هەوڵی پشتیوانیی بۆ پڕۆژەکان و سیاسەتەکانی بدا. بەڵام ئەگەر پارلەمان خاوەنی هیچ پڕۆژە و دونیابینییەک نەبو، ئەگەر هیچ سیاسەت و دونیابینییەکی نەبو، ئەوا لە فەیسبوک و سەر تیڤییەکان مێشکمان دەبات بە قسەی بێتامی دوبارە. ئەندام پارلەمان پێویست ناکات لە فەیسبوک رۆژانە پێنج پۆست بکا کە چۆن حکومەت دەبێت چاکسازیی بکا، ئیشی ئەوەیە حکومەت ناچاربکا بە وەسیلەکانی بەر دەستی و پشتیوانیی جەماوەر کە هەنگاوی چاکسازیی بنێت، پێویستیش ناکات تەحلیلی ئەوەمان بۆ بکات کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێڕاق، ئیشی ئەوەیە لەگەڵ خۆپیشاندەران بوایە گفتوگۆی بکردبوایە کە چۆن هەوڵێک بدات بەرهەمی خۆپیشاندانەکان گەل سودی لێ ببینێ نەک حیزبی سیاسیی. ( له دوو په‌ره‌گرافه‌ى كۆتایدا بۆچوونێكى كه‌مال چۆمانى بۆ زیادكراوه ).
مەریوان وریا قانع یەکێتی نیشتیمانی ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی تازە بۆ حیزبەکەیان، بەڵام ھەرجارە و بە بیانویەک و بۆ ھۆکارێک دوادەخرێت و ڕێ لە ڕێکخستنی دەگیرێت. پرسیارەکە ئەوەیە لەبەرچی ھێزێکی سیاسیی وەک یەکێتی ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت؟ چی وادەکات پارتێکی سیاسیی نەتوانێت کۆنگرەی خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامبدات؟ لەڕووی پرنسیپەوە بەستنیی کۆنگرەی حیزب یەکێکە لە کارە ڕۆتینییەکانی ناو ژیانی سیاسیی، وا لە ھەر ھێزێکی سیاسیی چاوەڕواندەکرێت بتوانێت ھەر ٤ تا ٥ ساڵێک کۆنگرەیەک ببەسێت. لەم کۆنگرەیەدا ئەو پارتە باس لە دۆخی گشتیی پارتەکە و باس لە ئیشی ئۆرگانەکانیی و سەرچاوە مادییەکانیی و بەشداریان لە ژیانی سیاسی‌دا دەکرێت. ھەروەھا پێداچوونەوە بە ئایدیۆلۆژیا و دورشم و بەرنامە و کارەکانی ئەو پارتەیدا دەکرێت و لە ھەمانکاتدا ئەگەری بەرزبوونەوە بۆ ئۆرگانەکانی سەرەوەی ئەو پارتە لە بەردەم ئەنداماندا واڵادەکرێت. لەمەشدا ئەو پارتە جگە لە تازەکردنەوەی بەرنامە و دید و دروشم و سیاسەتەکانی، ھاوکات سەرکردایەتیی و بەڕێوەبەرانی پارتەکەش تازەدەکاتەوە و ھەلی دەستگۆڕکێی دەسەڵات لەناو ئەو پارتەدا دەڕەخسێنێت و پیادەدەکات. ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەیەکی ئاسایی بۆ نابەسترێت و ناتوانێت پێگە و پلە سیاسییەکانی ناو حیبەکەی تازەبکاتەوە دەلالەت لە پێنج شت دەکات. یەکەم: ئەم پارتە حیکایەتێکی نەماوە بە کۆمەڵگای ئێمەی ببەخشێت و قسەیەکی نەماوە بیکات و قابیلی باوەڕپێکردن بێت. لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا درۆی ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی و ئیعلامیی نەماوە ھێزە سیاسییە باڵادەستەکانی کوردستان نەیانکردبێت. بۆیە شتێک بەناوی متمانەکردن بە حیزب، بە تایبەتی بە حیزبێکی حوکمڕان لە کوردستاندا نەماوەتەوە. بێگومان دەشێت ئەم کێشەیە لە ڕێگای ئەو دەیان و سەدان ڕۆژنامەنووس و نیمچەخوێندەوارانەی لەناو دەزگاکانی ئەم پارتەدا وەک موچەخۆر کاردەکەن، چارەسەربکرێت و کۆمەڵێک قسەی کڵیشەیی و سەدبارە بدەنەوە پاڵ یەک و دڵی خۆیان و پارتەکەیانی پێخۆش بکەن. دووھەم: گرێدانی پێگە و پۆستە سیاسییە سەرەکییەکانی ناو ئەم پارتەیە بە کۆمەڵێک دەسکەوت و قازانجی ئابوریی و مادیی و بە بڕێکی گەورە لە بازرگانیکردن و میکانیزمەکانی کەڵەکەکردنی سەرمایەوە. بەشێوەیەک ھیچ پۆستێکی سیاسیی سەرەکیی لەناو ئەم ھێزەدا نەماوەتەوە بە چەند تۆڕێک لە تۆڕەکانی بازرگانیکردن و پارەپەیداکردن و دەوڵەمەندبوونی چاودێی نەکراوەوە گرێنەدرابێت. بەجۆرێک کۆتایی پۆستەکە مانای کۆتایی ئەم کەڵەکەبوونە گەورەیەی پارە و سەرمایەیە. لێرەدا جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان ئەم پارتە سیاسییە و کۆمپانیایەکەدا نەماوەتەوە، کە ئەرکی یەکەمی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە زیاترکردنی قازانج و دەسکەوتی خاوەنی کۆمپانیاکەبێت. بەم مانایە شتێک بەناوی سیاسەتەوە لەناو ئەم ھێزە و زۆر ھێزی تریش لە کوردستاندا نەماوەتەوە. سێھەم: بە حوکمی ئەوەی کەڵەکەکردنی سەرمایە لە ڕێگای پێگە سیاسییەکانەوە کارێکی نایاسایی و تاوانبارانەیە، ھەموو ئەوانەی لە پێگەی بەرزدان و بەشداربوون لەم شێوازە نایاساییەی پارەکۆکردنەوە و دەوڵەمەندبووندا، دەترسن لەوەی لەدەستدانی پێگە سیاسییەکانیان مانای کردنەوەی دەرگابێت بێت بەڕووی لێپرسینەوە لێیان و لە شێوای دەوڵەمەندبوونە نایاساییەکانیان. بۆیە ئەمانە ئامادەن ھەمووشتێک بکەن تا نەکەونە دۆخێکی لەو بابەتەوە. چوارھەم: گرێدانی پێگە و پۆستە سەرەکییەکانی ناو ئەم پارتە بە ئەندامانی ھەندێک خێزان و بنەماڵەی سیاسییەوە دۆخێکی دروستکردوە ھیچ یەکێکیان ئامادەیی ئەوەی تیانەبێت گەر دەسەڵاتی ئەو خێزان و بنەماڵەیە گەورەتر نەکات، ئەوا بچووکی بکاتەوە. ئەمەش نەک تەنھا ڕێ لە دەستگۆڕکێکی دەسەڵات لەناو ئەو پارتەدا دەکات، بەڵکو ھەموو ھەوڵێکیش پەکدەخات بتوانێت ئەو ھاوکێشانەی دەسەڵات کە ئەمڕۆ لەناو ئەو پارەتەدا ھەن، تێکبچن. پێنجەم: تێکەڵبوونی قازانج و مەسڵەحەتی ھەندێک لە خاوەن پێگە سیاسییەکانی ناو ئەم ھێزە بە مەسڵەحەت و قازانجی ھێزەکانی تر، بە تایبەتی پارتی، کە لاچوونیان مانای تێکچوونی پەیوەندیی نێوان ئەم ھێزە و ھێزە دەرەکییەکانی ترە. بۆیە ئەو ھێزە دەرەکییانە ھەمووشتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانەی ھاوقازانج و ھاومەسڵەحەتی ئەوانن لە پێگەکانی خۆیاندا بمێننەوە، گەر بە ڕێگەگرتنیش بێت لە بەستنی کۆنگرە.
(درەو میدیا): ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقەوە ئاشکرایکرد، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ئێستا لە شاری بەغدادە. بەپێی قسەی سەرچاوەکە، کە خۆی داوایکردووە ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە، قاسمی سلێمانی یاخود وەکو بەرپرسانی کورد‌و عێراقی دەڵێن "حاجی قاسم" بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی دانانی شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق گەیشتوەتە بەغداد. سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، محەمەد کەوسەرانی یەکێک لە رۆحانی و پیاوە ئاینییەکانی شیعە کە نوێنەری حزبۆڵای لوبنانە لە بەغداد، لەوانەیە کە لەم گەشتەیدا پشتیوانی لە قاسم سلێمانی دەکات و هەوڵدەدات لایەنە سیاسییەکانی عێراق والێبکات هەموویان پشتیوانی کاندیدی دڵخوازی ئێران بکەن بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی. چەند بابەتێک هەن کە ئاڵنگاری گەورن لەبەردەم ئەو کەسەی کە لەدوای عادل عەبدولمەهدی پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، لەوانە: 🔴 چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێرانی‌دا سەپاندووە. 🔴 بودجەی ساڵی 2020 و چارەسەری دۆسیەی بودجەو نەوتی هەرێمی کوردستان. 🔴 پرسی هەمواری دەستور. 🔴 چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا کوژراون. لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی، چەندین ناو وەکو کاندیدی جێگرەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باسلەوە دەکەن تائێستا لایەنەکان لەسەر هیچ ناوێک یەکلانەبونەتەوە.
د. محەمەد عەلی یەکەم: سکرتێری جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت” ھەرحیزبێک لەداھاتودا دروستبێت، وەک ئەمانەی ئێستا دەبێت بەبنەماڵەو بازرگانی دەکات”. زۆر ڕاستگۆیانە پێماندەڵێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بووه به حیزبی بنەماڵە و کۆمپانیایه‌كی سیاسیی كه له‌پاڵیدا بازرگانی ده‌كات. لەڕاستیدا ئەمە زۆر ئاشكراترین و گەورەترین دركاندنی راستێتی نهێنییه‌كی ئاشكرایه لەزمانی کەسێکەوە کە تاوه‌كو دوێنێ بانگه‌شه‌ی دەکرد “گۆڕان دەکەنەوە بە گۆڕانەکەی جاران“. دوھەم: عەدنان عوسمان دەڵێت: خەڵکی ئومێدیان نەماوە بە کاستی پێشوو قەدیم بەباش و خراپیەوە. زەحمەت نەبێ بۆ ڕای گشتیی ڕوون بكه‌ره‌وه: ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکەت، سێ ئەندامی تری خانەی ڕاپەڕاندن، چەندین ئەندامی جڤاتی گشتی و نیشتمانی، جێگری سەرۆکی ھەرێمەکەتان و ژمارەیەک وەزیری گۆڕان، سه‌ر به كام كاستن و له پۆلبه‌ندییه‌شدا له خراپه‌كانن یان باشه‌كان؟! سێیەم: دابەشکردنی عەقڵیەتی گۆڕانکاریی بەسەر بەتەمەن و گەنجدا، یەکێکە لە چەواشەکارییە باو و بێتامه‌کان. چونكه ھەمومان دەزانین نه‌وه‌ی دووهه‌م و سێهه‌می یەکێتی و پارتی و گۆڕان، لەناو حیزب و حکومەت و حیزبیش، زۆرینەیان گەنج و شەھادەدارن و زۆربەشیان بەشێکن لەکێشە نەک چارەسەر. سەیرەکە لەوەدایە پێتوابێت گەنجێتی تەنھا لایەنی بایۆلۆجی و شەھادەو زۆر بڵێییە نەوەک فکرو ئیرادەی سەربەخۆ! چوارەم: ئەم وتارەی سکرتێری چڤاتی گۆڕان بەئاشکرا ئیعلانی شکستی ئه‌خلاقیی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەو نائومێدکردنی ھەر ھەوڵێکیشە لە داھاتودا بۆ گۆڕانکاریی و تێپه‌ڕاندنی كه‌لتوری ته‌وریسی سیاسیی. لێرەوە ئەم وتارە باشترین خزمەتی خۆبەخش و بێ بەرامبەرە بە ئەجێندای پارتی و یەکێتی. پێنجەم: تەواو بە پێچەوانەی بۆچوونه‌كه‌ی عه‌دنان عوسمان، گۆڕانكاریی و ئۆپۆزیسیۆنبوون ته‌نها مانای دروستكردنی حیزبی نوێ نییه. گەورەترین وانەش لە خوپیشاندانەکانی به‌غدا و باشوری عێراقدا ده‌یبینین: نائومێدیی گروپه ناڕازییه‌كان له مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و كاریگه‌ریی خۆپیشاندانه‌كان لەسەر دامەزراوە فەرمی و نافەرمی و ئاینیەکان، گەڕانەوەی ئومێدی گۆڕانکارییه لەڕێگای خەباتی مەدەنیەوە، بۆیه دەشکرێ گۆڕانکاریی گه‌وره و كاریگه‌ر بەبێ حیزبیش بکرێت. عەدنان عوسمان تەواوی ڕوداوەکە بەلاڕێدادەبات، گوایە مەسەلەکە پشتکردنە له کاستی سیاسیی! شەشەم: سکرتێری جڤات جوگرافیای بەلاوە گرنگەو سیاسەت و گۆڕانکاری بە یاری دوگۆڵی تێگەشتوە! پێیوایە ئەوەی لە سلێمانی دروستبێت کاریگەری لەسەر شوێنەکانی تری ھەرێم نابێت. باشە بەڕێزت ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بویت لەکوێ دەوامت دەکرد؟ مەگەر دامەزراوەکان لە ھەولێر نین و ناکرێ لەڕێگای نوێنەرەکانی پەرلەمان و حکومەتەوە کە لە پایتەختن گۆڕانکاری ڕوبدات وەک ئەوەی گۆڕان لە دوخولی ڕابردوی پەرلەماندا ئەنجامیدا؟ حەوتەم: عه‌دنان عوسمان یان خه‌ڵك به گه‌مژه ده‌زانێت یان ده‌یانگه‌مژێنێت، چونكه زۆر سەیره كه‌سێك خۆی لە ٢٠١١ەوە پێیوابووبێت ئەم جوڵانە سیاسییه‌ی سلێمانی دەرەنجامی نابێت، بەڵام پاش ئەو بەروارە: بوببێت بە ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور، کاندیدبوبێت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ی بووبێ ببێت به وەزیر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم و دواتریش بووبێت بە سکرتێری جڤات و بشنوسیت: ھەوڵەکانی سلێمانی سودیان نیە و گۆڕانكاریی له هه‌ولێر ده‌كرێت! کەوایە و نەتانتوانیوە ململانێ بکەن لە ھەولێر، بۆ دوکانە سیاسیەکەتان داناخەن؟ ھەشتەم: عەدنان عوسمان زۆر تراژیدیانە حەقیقەتێکی تاڵ ئاشکرادەکات و بەخەڵکی دەڵێت: ئێمە شکستمان ھێنالەوەی ململانێ بکەین لەھەولێرو ئەندام پەرلەمان و ڕاوێژکار و وەزیرەکانمان لەپایتەختی ھەرێم سەرقاڵی بەرژەوەندی و خۆدەوڵەمەنکردن و بازرگانی کردنن نەوەک ململانێ. بە زمانێکی کۆمیدیش داوالەخەڵکی تر دەکات بچن لەھەولێر ململانێ بکەن و تیربھاوێژن، چونکە گۆڕان ناتوانێت ململانێ بکات و تیریشی پێنەماوە!
رێبوار كەریم وەلی كاك قادری حاجی عەلی بۆی گێڕامەوە گوتی: لە یەكێك لە كۆنفراسەكانی كۆمەڵەی رەنجدەران، دوو رۆژ موناقەشە لەسەر ئەوە بوو كە ئایا دەستەواژەی"كۆمۆنیزم" وەك پێناسەی كۆمەڵە بخرێتە ناو پەیڕەوەوە یان نا؟ كار گەیشتە ئەوەی وەختا بوو كۆنفڕانسەكە بگاتە بۆنبەست، ئەخیرەن رەوانشاد نەوشیروان مستەفا گوتی، ئەو دەستەواژەیە گەڕ و گول بووە و لایدەدەین و، لابرا! چەپەكان لە شاخ ئامادە بوون بە رۆژ، تەنانەت بە هەفتە و بە مانگیش بۆ رازاندنەوەی ماھییەتی ئەوسای خۆیان، شەڕی تێرمە ئەبستراكتە بێ بنچینە بونیادییەكانی پێكهاتەی سیاسی و چەكداریی خۆیان بكەن، ئەو تێرمانەی كە لە واقیع و لەناو كۆمەڵگادا بەشێوەیەكی زۆر سادە بریتی بوو لە ململانێیەكی چینایەتی و بەس. ھەمان ئەو شتەی کە ئێستا لە فۆرمێکی دیکەدا لە سایەی حوکمڕانیی ئەواندا درێژەی ھەیە. هەموو ئەو چەپانەی لە شاخ بوون، خۆیان پێ پەیامبەری هێنانەدیی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و قەڵاچۆكۆدنی سیستەمی پێش خۆیان بوو. بە هۆی شەڕیان لەگەڵ نەتەوەی سەردەستە لە لایەك، شەڕی ئەوانەی پش خۆیان و شەڕی ناو رێكخراوەی خۆشیان، نەك هەر چەپ، بگرە هەندێك جار چەپی بێكۆتایی بوون. بە مەزهەبی، خێڵەكی، مۆدێڕن و سۆسیال دیموكرات و، تەنانەت لیبرالەكانیشیانەوە. عاقیبەت هەموو چەپەكان، بە ئایدۆلۆژیاكانیانەوە(دینی و عەلمانی)هاتنە سەر حوكم و بۆ پاراستنی خۆیان قۆزاخەیەكی كۆنزەرڤاتیفیی ئەوتۆیان درووست كرد كە هەمیشە میللەتی قەرزدار بە خەباتی ئەوان! حەسرەت بە رابردوو بخوازێت و بڵێ:"سەد رەحمەت لە كفندز"! چونكە پێشتریش لە شاخ ئەو بیدعانەی ئەوان دایانهێنا، ساختاری كۆمەڵایەتیی خەڵكی پاك و تەمیزی گوند و لادێكانیان پێ گۆڕی. ئەوجا کەوتنە گیانی خەڵکی ناو شاریش. راستییەكەی تەجرووبەی هەموو چەپەكان لە دنیادا، بە تایبەتیش لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە ئەوە بووە كە بوونەتە(چەتە) و، بە دەرس وەرگرتن لە دەسەڵاتەكانی پێش خۆیان وەك قۆچ لە گوێچكە درێژتر بوونە. واتا مێتۆدی دۆشینی میللەت تا دوا دڵۆپیان كردۆتە سەرمەشق. ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق، ناوچەكە و بەشێكی دنیا روودەدات، وشیاربوونەوەی میللەتە بەرامبەر بە چەتەكانی شار. لە ئێرانی 40 ساڵ پێش ئێستا، مەلا و چەپەكان دەیانگووت، بەلوعەی نەوتتان بۆ دێنینە ماڵەوە! ئەو كاتە خەڵك بەلوعەی نەوتیان نەبوو، بەڵام سەرپەنایەكیان هەبوو، كەچی دوای چل ساڵ نەك بەلوعەی نەوتیان بۆ نەهات، بگرە ماڵیشیان لەدەست دا و، لە ژێر كارتۆنێك و لەناو قەبری بەتاڵی ناو قەبرستان دەنوون! دەسەڵاتی ئاكەپە لە توركیا كە بە حیسابی خۆیان وەك حزبێكی چەپ، دژی گەندەڵی، هەژاری و نادادپەروەری هاتنە سەر حوكم، ئەمڕۆ وایانكردووە، خەڵك لەناو حاویەی زبڵ بەدوای خواردندا بگەڕێت. حزبەكان ئەوەن؛ كۆمەڵێك بەرژەوەندخواز كە دەسەڵات وەكو ئامرازێك بۆ خزمەتی خۆیان بەكاردێنن و، هەموو دروشم و بەڵێنێكیش لایان رەوایە. مرۆڤەكان هەمیشە بە تەنهایی بەدوای راستیدا دەگەڕێن، بەڵام بە گرووپ ئیش لەسەر شاردنەوەی راستییەكان دەكەن. دنیای ئێستا، سەردەمی كۆتایی هاتنی عەقڵی مێگەلە و جێگرەوەكەی قەناعەت پێهێنانی تاكەكانە و، بەشی زۆری تاكەكانیش لەوە تێگەیشتوون كە وەك جۆرج ئۆرویل گوتەنی، دەنگدانیان بە سیاسەتمەداری دز، بەرتیلخۆر و درۆزن، مانای قوربانی بوون نادات، بگرە شەراكەتە لەوەی ئەوان دەیكەن. بۆیە ئەمڕۆ ئەو تاكانە دەنگ دەدەن كە لە ژێرەوە چاویان لەوەیە وەلی نیعمەتە هەڵبژێردراوەكانیان پشكیان بدەن. ئیتر سەردەمی ئایدۆلۆژیا هەڵخەڵەتێنەرەكان و خۆشاردنەوە لە ژێر دەستەواژەكانی عەدالەت، یەكسانی و ئەو شتانە كۆتایی هاتووە. سیاسەتمەدارەكان دەبێ چاوتێرترین و پاكترین مرۆڤەكان بن تا شایستەی ئەوە بن نوێنەرایەتیی خەڵك بكەن. ئەوانەی لە میدیا سینگ دەردەپەڕێنن و دەڵێن هیچیان نییە و بێمنەتن، ئەگەر پیاون با رێگە بدەن لێكۆڵینەوە لە موڵك و ماڵی كەسوكاری خۆیان و خێزانیان و، كەسە نزیك و باوەڕپێكراوزەكانیان بكرێ، ئەوجا دەردەكەوێ پاكن یان نا؟ ئەوجا دەردەكەوێ چەپن یان چەتە! دوایین وتاری قادری حاجی عەلی زەنگێکی وشیارکەرەوە و ھەوڵدانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە مییللەت لەوە زیاتر فریو نادرێت. مانیفێستی جوڵانەوەیەکی نوێییە کە پێش ئەوەی رووی لە خەڵک بێت، رووی لەوانەیە کە خەڵکیان بە دروشمی باقوبریقدار بەو دەردە بردووە. بۆیە ئیتر خەڵک نابێ ئینتیمای سیاسییەکەی وەکو کارمەندی کۆمپانیای لێ بێت. جوڵانەوەی سیاسی وەکو بۆڕسەی لێ بێت و حزبەکان دەنگی خەڵک وەکو پشک بە یەکتری بفرۆشن.
د. موئمین زەڵمی عێراق لەخراپترین بارودۆخیدایە، سەرۆك وەزیران بەزمانی حاڵ رایدەگەیەنێت ناتوانێ حكومەتداری لەگەڵ "جەردەكان" درێژە پێبدات، سەرنجێكی كورت دەمانگەیەنێتە ئەو راستییەی ئەم دۆخەی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ناتەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە. دوانزە ئایاری ساڵی رابردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لەئان‌و ساتێك‌دا خەڵك‌و جەماوەری عێراق‌و كوردستان لەناخۆشرین‌و بێھیواترین ساتەكاندا بوون، هێزە سیاسییە راستەقینەكان لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەدا ھەستیان بەدوو ئەركی زۆر قورس كرد، یەكەمیان گێڕانەوەی ھیوا‌و ئومێد بۆ خەڵك بۆ ئەوەی بەشداری ھەڵبژاردن بكەن، دووەمیش ئەوەی دەبێ ئەم سیستەمە سەقەتە سەرلەبەری ھەڵبوەشێنینەوە. ئێوارەی رۆژی ۱۲‌ی ئایار، دەركەوتنی ئەنجامی ساختەچییەتی‌و تەزویرە ناقۆڵاكە جارێكی‌تر بوویەوە ھۆكاری بێ ھیوایی‌و باڵی ڕەشی بێ ئومێدی سەرتاپای عێراق‌و تەنی، كوشتنی ھیواداری لای خەڵك، ئەركێكی لەمێژینەوەی دەسەڵاتی سیاسییە، بۆیەش جارێكی‌تر ئەوان ویستیان بیكوژن، لەسێدارەی بدەن، تەفروتونای بكەن، ... بوختانیان بۆ كرد، تەڵەیان بۆ نایەوە، تەزویریان لەسەر كرد، خیانەتیان لێ‌كرد، گەلەكۆمەشیان لێ‌كرد، كەچی نەیانتوانی. هێزە راستەقینە چاكەخوازەكان بڕیاریاندا نەھێڵێن ھیوا بمرێ، تا ھیوا بشەكێتەوە، تا ھیوا بدرەوشێتەوە، بۆیەش ھەر زوو پاش ڕەتكردنەوەی سەرلەبەری پڕۆسەكە، لەگەڵ ھێزە چاكەخواز‌و دیموكراتەكان بڕیاریاندا ببنە چقڵە چاوی ئەو تەزویرەی بووەتە پارێزەری بەرژەوەندی خزمەكان، پڕۆسەی ھەڵبژاردن‌و سەرجەم ئەنجامەكانی ڕەتكرانەوە‌و داوای ھەڵوەشانەوەی ھەڵبژاردن كرا. هێزەكان‌و خەڵك زۆر باش یەكتر دەناسن، زۆر باشیش دەزانن كێ دڵسۆزی راستەقینە‌و خاوەنی دەنگی راستەقینەیە، بۆیەش لەگەڵ جموجوڵە یاسای‌و دیبلۆماسییەكانی سەلماندنی چۆنیەتی ساختەچییەتییەكە، زانرا كێچ كەوتۆتە كەوڵییانەوە‌و ڕێگا ناشەرعییەكان دەگرنە بەر، بۆیەش چەندین كۆگای دەنگەكان سوتێنران، ئاخر كاتێك وترا دەستیان بۆ چڵەپوشەكە بردووە، وتیان وا نیە، بەڵام وا خەریكە چڵە پووشەكە دەیانخنكێنێ. سەرنج بدەن ھەڵبژاردنەكانی ڕابردووش تەزویر‌و ساختەكاری ھەر ھەبوو، بەڵام ئەمجارە رێكخراوتر‌و ترسنۆكانەتر بوو، چونكە ئەمجار ھێزی نوێ ھاتبوو تەرازووی دیموكراسی‌و عەدالەتی قورس‌تر كردووە بۆیەش دكتاتۆری‌و ناعەدالەتییان زیاتر خستۆتەوە گەڕ، چونكە ئەمجار دەیانزانی وەك ڕابردوو، بۆیان ناچێتە سەر، دەترسان چەتری ناڕازاییەكان‌و دەنگە راستەقینەكان گەورە بێت، وا گەورەش بوو، ھێزە چاكەخوازەكان ببنە ھاوپەیمان لەپێناو شكۆی مرۆڤ‌و حوكمی ڕەشید‌و بەرپاكردنی عەدالەتدا، لەپێناو كۆتایی ھێنان بەفەزاحەت‌و سكانداڵەكان‌و ڕێگری لەتەشویش‌و تەزویری سیاسی. خۆپیشاندانەكانی دوومانگی رابردووی عێراق‌و فشارەكانی سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق دەرئەنجامی قورسی بۆ سەر بارودۆخی عێراق لێ دەكەوێتەوە، بۆیەش گومان نیە هەڵبژاردنی ناتەندروست دۆخی ناتەندروستی لێدەكەوێتەوە، ئێستاش عێراقییەكان باجی سكانداڵە گەورەكە دەدەن وهێزە چاڵهەڵكەنەكانیش وا دەكەونە ناو چاڵە هەڵكەنراوەكانەوە. چاوەكان ئێستا لەسەر ئەوە چی هێزێك لەئێستادا دەتوانێت‌و جورئەتی ئەوە دەنوێنێت بەڵێنی ڕاستگۆیی، ھەڵتەكاندنی بەرژەوەندی حزب‌و خزم، حوكمی ڕەشید، چەسپاندنی دیموكراسی‌و بەرپاكردنی عەدالەتی بداتە خەڵكی عێراق‌و ببێتە پارێزەری دەنگ‌و ڕەنگی راستەقینەی خەڵك، ئەم بەڵێنەش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لای خەڵك تۆخ دەبێتەوە‌و چاوەكانیش زیاتر لەجاوەڕوانییدا دەمێننەوە.
عەدنان زێباری رەنگە زوور کەس هەر دەست پێکا دیتنا ڤی ناڤ و نیشانێ ڤی بابەتی مەندەهوش بمینن! ، کەسانەکیش توندی رەخنە بگرن تایبەت ئافرەتێت رێکخراوێن مافێ ئافرەت کار دکەن ، یان ئەو کەسێن ناڤێ ئافرەت نان و پیڤازا دخون ، بەلێ دڤێت ئەو مەنتقی و واقعیانە بیر بکەن و وەڵام بدەن ، وەڵامەکا دیر عاتفی هەبیت ، دڤێت رێکخراوێن ب ناڤێ بەرگریکرن ئافرەتێ بەرگریەکا دروست ئافرەت بکەت ، جوداهی ناڤبەرا چ ژ وان نەکەت ئیجا چ ئەڤ ئافرەتە گەنج بیت یان پیر و لاواز بیت ، یان ئەڤ ئافرەتە چ یا خودان هەڤژین بیت یان بێ هەڤژین بیت . وەکی ئاشکرایە رێکخراوا مافێ ئافرەتێ توندی دژی ئینانا ژنا دووێ و سیێ یە ، ژ بووی رێگری کرن ژ ڤی کاری هەمی رێکان دگرنە بەر ، ب جورەکێ بو ئافرەتێ شلوڤەدکەن کە ئەڤە زوڵمەکا مەزنە ژ ڤان ئافرەتان دهێت کرن ، ژ بەر هندێ ژمارەکا ژنێن خودان هەڤژین فێر کرینە کە رێگر بن. دڤیابا رێکخراوێن مافێ ئافرەت ڤی دەمی دا! بەروڤاژیا دروستکرنا ڤێ ترس و سەهما نەدرووست رێک خوش کربا بو فرەژنیێ ، ئافرەتا ئێکێ رازی کربا کە ئەڤە تشتەکێ سروشتیە و پێتڤیە چونکێ دێ ئافرەتەکا بەلنگاز و بێ هیڤی ژیانێ هێت رزگارکرن ، ئافرەتەک کە دونیایێ ب جەهنەم وەسف دکەت ژ بەر کو نابیتە خودان هەڤژین و خێزان کە پێکڤە ئێک دوو هەمبێز بکەن ، دیسان یا دروست ئەوە دڤیابا مافێ ئافرەتێ گوتبا زەڵامێت خودان هەڤژین ژنا دووێ و سیێ بینن تایبەت بێوەژنا ، مەرجەکێ یەکسانی ناڤبەرا وان دا پەیدا بکەن ، دیسان زەڵامی شیانێن دارایی و جنسی هەبن ، دروستاهی کارێ خێزانێ رێڤەببەت بێ کێشە و گرفت ئەی ئەو کەسێت پرسیار دکەن بوچی فرەژنی پێتڤیە؟ ئەرێ ما ئەو پرسیار ناکەن رێژا ئافرەتێ ژ وەڵاتەکێ وەکی عێراق ب هەرێما کوردستانێ چەند زێدەتر ژ زەڵاما؟ ئەرێ ما ئەو نابینن ئەڤرو هزاران کچ یێت کەفتی ناڤا ماڵان و زەڵام نینە کە هەڤژینیێ دگەل پێک بینن؟ ئەرێ ئەو ئەڤێ رێژا زوورا بێوەژنا نابینن؟ ئەرێ پا کا مافێ ئەڤانە ؟ کا پاشەروژا ئەڤانە؟ بوو هندێ ئەڤ ئافرەتە یا پاراستی بیت دیر بیت هەر کێشەکێ نوکە و داهاتی پێتڤیە زەڵامەک هەبیت مارە بکەت ، ئەویش ئەو زەڵام بیت بشێت یەکسانی ناڤبەرا وان پەیدا بکەت پرسیارەک بو ئافرەتان ئەرێ چ کەسەک هەوە ئامادەیە سەرهەویی بچیت ئەگەر یا مەجگور نەبیت و چ خازگینیێ دی نەبن؟ ئەگەر ئەڤ ئافرەتە بزانیت دێ ماڵا بابی مینت یان دێ سەر هەویی چیت دێ سەر هەویێ هەلبژێریت ، رەنگە بو وێ ئافرەتا ژن سەر دهێت ئینان و یا سەر هەویی دچیت تشتەکێ نەخوش بیت ناخێ خودا ، چونکی ئەڤە ناڤا کومەلگەهی دا تشتەکێ کێماسی بو ژنێ نیشان دایە ب جورەکێ گەهشتیە وی ئاستی زوور ژن رازی نینە پشتی مرنا وان زەڵام چ ژنێن دیکە بخازیت . من دڤێت بەحسێ نمونەکێ بکەم کە من چاڤێ خو دیتیە ، زەڵامەکێ خودان ژن رادبیت ژنا دووێ دئینت بێ ئاگاداریا ژنا ئێکێ و بێ ئاگاداریا خزم و ناسیاران ، ژنا دووێ باژێرەکێ دیر دانایە وێرێ خانیەک بو گرتیە و دژیت ، هەر چەند روژەکا دچیت سەرەدانێ لێ دکەت ، ژنا ئێکێ یا ژ زەڵامێ خو رازیە و چ کێشە دگەل نینە ، بەلێ پشتی نزیکی 20 ساڵان ڤی رەنگی ڤەکێشایی ژنا ئێکێ شنی زانی کە زەڵامێ وێ ژنەکا دیکە ئینایە و باژێرەکێ دی ئاکنجی کریە ، ئاها ڤێرە کێشە دەست پێکر ، ژنکا ئێکێ خو نەرازی کر و دەست گازنداکر ژ زەڵامێ خو ، دگوت بو تە ئەڤ ژنکە ئینایە ئەز قەبیل ناکەم ، بەلێ پرسیار ئەوە باشە ئەی ژنێ زەڵامێ تە هەر ئەو زەڵامە کە ڤی دەمێ درێژ ژنەکا دیکە ئینایە و تە چ گازندە لێ نەبوون ، تە باشترین کەس قەلەم ددا ، بەلێ ب تنێ تە زانی ژنەکا دیکە ئینایە تە هێشتا ئەو ژنک نەدیتیە تە هەڤژینێ خو دەقیقەکێ دا کرە زەڵامەکێ خراب! . دڤێت کەسەک هەبیت ڤێ ئافرەتێ تێبگەهینت کە ئەڤە تشتەکێ ئاسایە ، تشتێ نەئاسایی نەیاسایی و نەشەرعی ئەوە دادپەروەری نەکەت یان پەیوەندیێن نەشەرعی دگەل ئافرەتەکێ گرێ بدەت ، بیر نەکەین زوور زەڵام هەنە ئێک ژنا تنێ ئینایە بەس ژیانا وێ کریە جەهنەم ، زەڵام هەیە خودان سێ هەڤژینە بەلێ چ کێشە نینە. دیڤ ئامارا رێڤەبەریا ئامار و پلاندانانا ئەنجومەنێ دادوەری هەرێما کوردستان دەمێ نەه ساڵان دان 2009-2017 نزیکی 27 هزار زەڵامان ژنا دووێ و سیێ ئینایە ، ئەڤە دەمەکێ دایە کە رێگریەکا مەزن لێ دهێت کرن ، ب تنێ دێ پرسیار کەم ئایە چارەسەریا ڤان چیە ئەگەر ئەڤ ژمارا ئافرەتان هەمی مالێت دایک و بابێ خو مابانەڤە؟ ژ بلی هزاران کچ و ژنێن دیکە کە ئەڤرو بێ هەڤژینن ، رەنگە ڤێرە پرسیار بهێت کرن بێژن ئەگەر زەڵام ژنا دووێ نەئینت دێ ئافرەت هەڤژینێ دگەل زەڵامەکێ دی پێک ئینت و ئانکو (سەرهەویی) ناچیت ، نەخێر کێشە ئەوە رێژا رەگەزێ نێر کێمترە رەگەزێ مێ ئەگەر ئەڤە نەبا زەڵامی نەدشیا ژنا دووێ ساناهی بینت و بەرامبەردا ئافرەتێ شی زەڵامەکێ خودان هەڤژین نەدکر . وەڵاتەکێ وەکی عێراق روژانە رەگەزێ نێر دبنە قوربان ، پشکا شێرێ هەر رووداوەکێ بەر زەڵام کەفتیە بگرە ڤان شەرێن بوری هەر رەگەزێ نێر بیە قوربانی ، رووداوێن هاتن و چوون پتریا وان رەگەزێ نێرە ، بو نمونە شەرێ داعش عێراقی رێژا قوربانیان رەگەزێ نێر نزیکی 80% ، ژبەر هندێ رێژا رەگەزێ مێ زێدەبوون دایە و رەگەزێ نێر کێمی دایە ، ڤێرە كێشا هەرە مەزن عێراقێ هاتیە پێش رێژەکا زێدە یا بێوەژنا هەیە ، دیڤ وان ئامارێت دام و دەزگەهێن حکومی و رێکخراوێن مەدەنی بەڵاڤکری نزیکی 2 ملیون بێوەژن عێراقێ هەنە ، پێتڤیە حکومەت چارەکێ بوو ڤان ببینت و رێکێ خوەش بکەت کە جارەکا دی ژیانا هەڤژینی پێک بینن ژ بەر کو پتریا وان حەز هەیە و گەنجن ، ژ بەر هندێ ئەز دژی فرەژنی نیمە ، بەلکی باش دبینم ژ بەر کو باشیێت وێ پترن خرابیا .
عەدنان عوسمان لەکاتی دەرکردنی بەیاننامە حەوت خاڵیەکەدا، من لێرە نەبووم، کە گەڕامەوەو سەری کاک نەوشیروانم دا، بەحەماسەتێکی گەورەوە باسی لەو بەیانەو هەنگاوەکانی دوای ئەوە کرد. ئەو پێی وابوو وەرچەرخانێک لەناوچەکە بەڕێوەیەو دەرفەتێکیشە بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە هەرێمیشدا. دواتر ١٧ی شوبات رووی دا. پاش چەند رۆژێک سەرم لێدا، بینیم زۆر بێزار‌و بێتاقەتەو ئەو حەماسەی جارانی پێوە دیار نیە. من ئەمەم لا سەیر بوو چونکە وام هەست ئەکرد کە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە، رەنگدانەوەی بەیانەکەی گۆڕان‌و ئەو حەملە گەورەیەیە کە گۆڕان و راگەیاندنەکەی دەستیان پێ کردووە. هۆکاری ئەوەم لێ پرسی، وتی تازە هیچ نابێت و ئەم دەرفەتەشمان لەدەست دەرچوو بۆ گۆڕانکاری گەورە، وتم چۆن؟ وتی تازە مادام خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە هەولێر دەستی پێ نەکردو لێرە لە سلێمانی دەستیان پێ‌کرد، کەواتە زۆر ئەستەمە بگوازرێتەوە بۆ ئەو دەڤەرە، هەر لێرە قەتیس ئەمێنێتەوەو هیچ ئاکامێکی گەورەی نابێت، چونکە لێرەوە ناتوانین سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستاندا بگۆڕین. ماوەیەکە باس و خواسی ئەم دەڤەرەی سلێمانی، تەجاوزکردنی حزبەکان‌و دروستکردنی هێزو گروپی تازەیە. راستە هێشتا بیرۆکەکان تەواو نەخەمڵیون و بەشێکیان باڵۆنی تاقیکردنەوەن و هەوڵدانن بۆ زانینی ترپەکان و ئاراستەکان، بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا، تەیفێک هەن کە دەیانەوێت سەهمێکی تازەیان لە پرۆسەی سیاسی‌دا هەبێت و شانسی خۆیان لە رابەرایەتیکردنی جوڵانەوەی نوێ‌دا تاقیبکەنەوە. ئەم ویستە رەوایەو مرۆڤەکان ئازادن لە هەر بڕیار‌و هەنگاوێکدا، ناشبێ ئەم پرسە بە حەساسیەتەوە تەماشا بکرێت، بەڵکو پێویستە بە هێمنی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە گۆڕانکاری فعلی لە هەرێمدا دەبێ لە پایتەختەوە دەستپێبکات. لە دوو سێ ساڵی رابردوودا، سەرجەم هەوڵە سیاسیە نوێکان لە سلێمانیەوە دەستیان پێکردووەو هەر لێرەش قەتیس ماونەتەوەو بوونەتە هەوڵێک بۆ پەرتەوازەکردنی زیاتری تواناکانی سلێمانی و کەرتکردنی زیاتری هێزەکان. پێشتریش بە تەزویراتی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی گروپی تازەو کەمپینی بایکۆت و...هتد، جۆرێک لاوازی سیاسی و غیابی مەرجەعیەتی لێرە دروستکردو بەتەواوەتی هاوسەنگی هێزەکانی لە هەرێم تێکدا. بەدیوێکی تردا، لە دوای هەوڵەکانی نەوشیروان مستەفادا، بە توانا‌و کاریزمایی تایبەتی خۆی، ئیتر ئەستەمە کەسانێک کە سەر بەهەمان کاستی قەدیمە بن، لەژێر دروشمی تر‌و شەپۆل و ئاوازی شەقامدا، بتوانن ئاراستەیەکی راستەقینە دروست بکەن کە خەمی گۆڕانکاری فعلی بێت. لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە، کە واقعی حزبایەتی لە هەرێمدا بەجۆرێک ئیحتکار کراوە، کە بەبێ ئیمکانیاتێکی دارایی گەورەو کۆمپانیا، بتوانرێت هێزی سیاسی نوێ سپۆنسەر بکرێت، تێکەڵبوونی بازرگان و سیاسەت دواجار هەر بە قازانجی بازرگان و پرۆسەی شەراکەت لە کار‌و پرۆژە ئابوریەکاندا دەشکێتەوە. کاری بازرگان‌یش لە بناغەدا کارێکی خێزانیە، هەر بۆیە کە بەو روح و عەقڵیەتەوە کار لە کایەی سیاسی‌دا بکەی، لەژێر هەر ناو و دروشمێکی نوێ و مۆدێرندا بێت، دواتر هەر دەکاتەوە برەودان بە خێزان و دەسەڵاتی بنەماڵەی تر، هەر لەوێشەوە بەناوی دژایەتی دەسەڵاتی بنەماڵەوە، بنەماڵەی تر دێنە پێشەوە. ئەم تاقیکردنەوە نوێیەی عێراق پێمان ئەڵێت کە خەڵکی تەواو بێزار بوون لە دەم و چاوی قەدیمە، بە باش و خراپیانەوە، بە نیەت خراپ و باشەکانیانەوە، هەر بۆیەش ئامادە نین هیچ مەرجەعیەتێکی کۆن قەبوڵ بکەن. کوردستانیش زەحمەتە لەو هاوکێشەیە بەدەر بێت.
د. ئیسماعیل نامیق لەعێراقدا یەک دەسەڵاتی راستەقینە هەیە، ئەویش دەسەڵاتی مەرجەعیەتە، ئەوەی پێی دەوترێت دەسەڵاتی یاسادانان ودەسەڵاتی جێبەجێکردن، تەنها دەسەڵاتی رووکەشن، دەسەڵاتی دادوەریش بەمەجازی پێی دەوترێت دەسەڵات، چونکە لەواقعدا دەسەڵات نیە، نە بەناوەڕۆک نە بەروکەش. لەراستیدا ئەمانە دەسەڵات نین، بەڵکو چەند دەزگایەکی جۆراو جۆرن، فەرمانەکانی مەرجەعیەت بەرێگەی جیاواز جێبەجێ دەکەن. بەجۆرێک ئەوەی پێی دەوترێت دەزگای جێبەجێکردن بازنەی یەکەمی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی مەرجەعیەتە، ودەزگای یاسادانان ودادوەریش لەبازنەی دووەم وسێیەمدان، هەندێک جاریش ئاڵوگۆڕ بەشوێنەکانیان دەکرێـت. لەکوردستانیشدا ماڵباتەکان خاوەنی دەسەڵاتی راستەقینەن، پەرلەمان وحکومەت ودادگا، هەر بۆ رێکی کێش وقافیەی دەقە یاساییەکان پێیان دەوترێت دەسەڵات، ئەگەرنا لەپەرلەمان وحکومەت ودادگاکەی بەغداد بێدەسڵاتترن، چونکە ئەمانە چ وەکو دەزگا، چ وەکو کەسەکان، جگە لەفەرمانپێکراوێکی گوێڕایەڵ هیچی تر نین. تێبینی بکەن عادلێکی شۆڕشگێڕ، عادلێکی ئاشنا بەکلتوری رۆژئاوا وزمانزان، عادلێک لەکۆتاییەکانی تەمەنی سیاسی وبایۆلۆجی خۆیدا، بیەوێت مێژووی دوا ساتەکانی ژیانی خۆی بەم شێوە تراژیدیە بنووسێتەوە، ئامادە بێت ببێت بەمنداڵێکی گوێڕایەڵ هاوشێوەی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی پێغەمبەر، ملی خۆی بخاتە ژێر تیغی خەیاڵ وخەونی پوچی مەرجەعیەتەوە، بڵی ئەی مەرجەعیەتی خۆشەویست فەرموو سەرم ببڕە!! ئایا ئەمە بەهێزترین وئاشکرا ترین بەڵگە نیە لەسەر نەبوونی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ویاسادانان ودادوەری لەعێراقدا؟ ئایا ئەمانە تەنها دەزگا وفەرمانگە نین؟ ئایا ئەمانە کوێ‌یان لەدەسەڵات ئەچێ؟ بێگومان لەکوردستاندا ئەگەر دۆخەکە خراپتر نەبێت باشتر نیە، بەڵام لەسایەی ماڵباتەکاندا نەک مەرجەعیەت. ئەم دۆخە تەنیا تایبەت نیە بەکوردستان، بەڵکو بەشێکی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ودواکەوتووی گرتۆتەوە. لەسایەی ئەم جۆرە دۆخەدا سیستمی سیاسی ودەوڵەتی یاسا زیاتر بابەتی تیۆرین وجێباسی توێژینەوەی زانستی وگفتوگۆی دەستەبژێر وئاوات وخۆزگەی چینی چەوساوە وبەشخوراون. هەندێک جار وبەحوکمی دەوڵەمەندی دەوڵەتەکە بەسامانی سروشتی وگرنگی شوێنی جوگرافیەکەی، رێکدەکەوێت جۆرێک لەخۆشگوزەرانی بۆ خەڵک فەراهەم بکرێت، بەڵام ئەو خۆشگوزەرانیەش هاوشێوەی دەسەڵاتەکان، خۆشگوزەرانیەکی روکەشە، هەر ئەوەندە هەل بڕەخسێت، ئەندامانی خودی ماڵبات ومەرجەعیەت وڵات بەجیدەهێڵن. ئەو هەڵهاتنە بەردەوامانەی لەنێو ئەندامان وخێزانەکانی ماڵباتە فەرمانڕەواکانی وڵاتانی کەنداودا رودەدەن، گەواهیدەری ئەم راستیەن. کەواتە لەسایەی وەها دۆخێک‌دا، باسکردن لەچاکسازی راستەقینە، تەنها بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی مەرجەعیەت وماڵباتە فەرمانڕەواکانە وجوانکردن وماکیاژکردنی روی ناشرینیانە. دڵنیا بن چاکسازی تەنها بەوە ناکرێت، دەوامی فەرمانبەر درێژ بکرێتەوە، یان دەرماڵەکەی ببڕدرێت، یان چەند سەد کەسێک دابمەزرێنریت ومووچە بۆ چەند سەد کەسێکی تر ببڕدرێتەوە، یان چەند بیناو پردێک دروستبکرێت وئەندازەیەک رێگاش پینە بکرێت، یاخود دزو گەندەڵە بچوکەکان پاش بێکەڵکبوون وئێکسپایەر بونیان لای مەرجەعیەت وماڵبات، بگیرێن وبخرێنە زیندانەوە، ئەمانە تەنها رەنگاورەنگردنی وێنە رەش وسپیە ناشرینەکانە، وئامانج لێیان بەنجکردن وسڕکردنی ئازارەکانە، نەک چارەسەرکردن وکۆتایهێنان بەنەخۆشیەکە. هەروەها چاکسازی راستەقینە بەوەش ناکرێت، داتا وژمارەی زۆر وبۆر لەسەر ئەم بەرپرس وئەو وەزارەت وفەرمانگە وفڵان وفیسار بڵاو بکرێتەوە، یان شەو ورۆژ تەنکەری نەوت وهێلکە وتەماتە وزبڵ وخاشاک وئەو شتانە حساب بکرێن و داهاتەکانیان لێک بدرێنەوەو وقسەی گریمانەییان لەسەر بکرێـت، چونکە ئەم جۆرە قسەکردن وبڵاو کردنەوانە، ئەوەندەی هاوڵاتی نا‌ئومێد دەکات، بەو ئەندازەیە ئومێدی پێنابەخشێت، ئەوەندەی خزمەت بەکەسانی گەندەڵ دەکات، نیو هێندە، کاریگەری نابێت لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی، لەسەروی هەموو ئەوانەوە، خو گرتن بەم جۆرە قسەکردن وبڵاو کردنەوانەوە، زۆر جار رق وبەرژەوەندی کەسی تێکەڵ دەبێ. ئەی چاکسازی راستەقینە چۆن دەکرێت؟ چاکسازی راستەقینە بەوە دەکرێت، دەسەڵات لەچنگی مەرجەعیەت وماڵباتەکان دەربهێنرێت و سێ دەسەڵاتی راستەقینەی یاسادانان وجێبەجێکردن ودادوەری دروستبکرێـن وبەخەڵکی خاوەن ویست ولێوەشاوە پڕ بکرێنەوە. مەرجەعیەت وماڵباتەکانیش دەتوانن بەعەقڵانی مامەڵە بکەن وبەپلەبەندی پاشەکشە لەدەسەڵات بکەن وسود لەئەزموون ومێژووی دامەزراوە ئاینی وماڵباتە فەرمانڕەواکانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرن، یان ئەگەر ئەمە ناکەن، دەبێت مەرجەعیەت چاوەڕێی چارەنوسێکی هاوەشێوەی چارەنووسی دامەزراوە ئاینیەکانی سەردەمی تورکیای کەمالی بێت، وماڵباتە فەرمانڕەواکانیش، دەبێت خۆیان بۆ چارەنووسێکی هاوشێوەی چارەنووسی ماڵباتی پاشایەتی پێشووی عێراق ئامادەبکەن. کەواتە، یەکەم هەنگاو وسەرەکیترین هەنگاوی چاکسازی راستەقینە، بریتیە لەجیاکردنەوەی ماڵبات ومەرجەعیەت لەدەوڵەت ودەسەڵات. ماڵوێرانی وکڵۆڵی خەڵک ووڵاتیش کاتێک خەستتر وسەختتر دەبێت، کەماڵبات ومەرجەعیەت وەکو فریاد ڕەس سەیر بکرێن.