ساڵح ژاژڵه‌یی به‌شی حه‌وته‌م قوڵبونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان دوای وه‌فاتی کاک نه‌وشیروان له به‌شه‌کانی پێشوی ئه‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که دوای ماوه‌یه‌کی کورت له دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جۆرێک له ناکۆکی له‌نێوان کاک نه‌وشیروان و هه‌ندێک له تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان سه‌ریهه‌ڵدا. به‌ڵام هه‌تا کاک نه‌وشیروان خۆی له ژیاندا مابوو کار و باره‌کان به باشی به‌ڕێوه ئه‌چوو چونکه کاک نه‌وشیروان یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌کان بوو. پێشئه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروانیش کۆچی دوایی بکات. هه‌ندێک له براده‌ران خه‌ریکی هێنان و بردنی قسه‌بون له‌نێوان کاک نه‌وشیروان و ناڕازییه‌کان. هه‌ندێکیان به ئاشکراو بێ په‌رده قسه‌یان ئه‌کردو هه‌ندێکی تریشیان دیبلۆماسیانە واته له ژێر په‌رده‌وه و به جۆرێک وا خۆیان نیشان ئه‌دا کێشه‌یان له‌گه‌ڵ که‌سدا نییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موان ته‌بان. له راستیشدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له‌و رێگایه‌وه به‌ده‌ست دێت. کاک حه‌مه تۆفیق یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی زۆر به‌ئاشکرا دژایه‌تی کاک قادر و کاک عوسمانی ئه‌کرد و ئه‌یوت ئه‌وانه گۆڕان بن یان نه‌بن گرنگییان نییه. له گردی زه‌رگه‌ته که ئه‌کاته باره‌گای سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌که، جگه له‌وه‌ی هه‌موو ژووره‌کان جمه‌یان ئه‌هات له گۆڕانخوازان و سه‌ردانی میوانیش له لایه‌کی تر، هه‌موان ئاگاداری ئه‌و ناکۆکیانه بون. دیارده‌ی زه‌م و زه‌مکاری گه‌شه‌ی ئه‌کرد و له یه‌کتریان ئه‌خوێند. کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و کاک مسته‌فا و مامۆستا جه‌لال و جه‌مالیش به‌ده‌ر نه‌بون له هۆکاری ئه‌و ناکۆکیانه‌ی پێشتر که هه‌بون. به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک و بۆ مه‌به‌ستێک کاریان ئه‌کرد. ئەوان بە بەرنامە کاریان بۆ ئایندەی خۆیان ئەکرد. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که پشتیوانی‌یان له کاک عوسمان و کاک قادر نه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که به دامه‌زراوه‌یی بکرێت و بڕیاڕ بە ده‌سته‌جه‌معی بدریت ، نه‌ک هه‌موو بڕیاره‌کان له ده‌ست یه‌ک که‌سدابێت. مانای وایه جیاوازی هه‌بوه له بۆچونی ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا. ئه‌مه سه‌ره‌تای قوڵبونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان بوو. خانه‌ی راپه‌ڕاندن وه‌کو مناڵێکی تازه به که‌مئه‌ندامی له دایک بوو. به‌هۆی داواکارییه‌که‌ی کاکه حه‌مه‌وه کە بە زۆر داوای شوێنەکەی کاک عوسمانی دەکرد بە بێ رٍکبەر . ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕکردبۆوه بۆ پۆسته‌کانی تر. جێگۆڕکی به شوێنه‌کانیان کرا. هه‌ندێک هه‌ر ده‌ستیان کێشایه‌وه. هیچ ژنێکیش نه‌بوو به ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن. کاک قادری حاجی عه‌لیش خۆی کاندید نه‌کرد، چونکه ئه‌و ئه‌یویست بۆ پۆستی رێکخه‌ری گشتی خۆی بپاڵێوێت و دیاره کاک عومه‌ریش ویستویه‌تی رکه‌به‌ری نه‌بێت و کاک قادریش نه‌یویستوه کێشه دروست ببێت. کاتێک پڕۆسه‌ی ده‌نگدان کۆتایی هات. کاک عوسمان زۆرترین ده‌نگی هێنا. بۆ ئاگاداری هەموتان ئەوە کاک نەوزادی نوری بەگ ماوەو بچن پرساری لێ بکەن تکام لە کاک نەوزاد کرد بەکاک قادر بلێت خۆی بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندید نەکات ، بۆ ئەوەی کێشە بۆ بزوتنەوەکە دروست نەبێت . ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌که به‌شێوازێکی دیموکراتیانه به‌ڕێوه بچویایه و کاک عوسمان خۆی بپاڵاوتایه بۆ پۆستی رێکخه‌ری گشتی. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌بوو به رێکخه‌ر. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی کاک عوسمان یان کاک قادر خۆیان بۆ رێکخه‌ری گشتی کاندید نه‌کرد؟ له‌به‌ر دوو هۆکار: یه‌که‌م: کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بون ئه‌وانه ببنه رێکخه‌ر و تەنانەت ئەندامانی خانەش، چونکه ئه‌ترسان به‌رژه‌وه‌ندییه مادیه‌کانیان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و بۆچونی ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئه‌و براده‌رانه وه‌کو بۆچونی باوکیان وابو. دووه‌م: کاک قادر و کاک عوسمان پێیان باش نه‌بوو له‌سه‌ر پۆست کێشه دروست ببێت و ئۆباڵی شکستی بزوتنه‌وه‌که‌ش بخه‌نه ئه‌ستۆی خویان. باشترین نمونه‌و به‌ڵگه بۆ ئه‌مه: ئه‌وکاته‌ی کاکه حه‌مه داوای شوێنه‌که‌ی کاک عوسمانی کرد. کاک عوسمان بۆی به‌جێهێشت. له‌سه‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن براده‌ره‌کانیه‌وه زۆر ره‌خنه له کاک عوسمان گیرابوو. پێیان وتبو نه‌ده‌بوو ئه‌وه بکه‌یت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر دروست ببویایه. له وه‌ڵامدا کاک عوسمان وتبوی خه‌ڵکێکی زۆر هاتونه لام و داوایان لێکردوم با کێشه دروست نه‌بێت و منیش رێزی بۆچونه‌که‌ی ئه‌وانم گرتوه‌و حه‌زیشم نه‌کردوه بڵێن له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بزوتنه‌وه‌که‌ی توشی شکست کردوه. دژایه‌تییه‌که‌ی کاکه حه‌مه به‌رامبه‌ر به‌و براده‌رانه هه‌ر ئه‌مه نه‌بوه. کاتێک نێچیرڤان بارزانی ئه‌یه‌وێت بۆ پرسه‌ی کاک نه‌وشیروان بێته سلێمانی. کاکه حه‌مه به کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وتوه جگه له خۆت نابێ که‌سی تر به‌شداری پێشوازیکردن بێت. ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه پێشوازی لێ ئه‌که‌ین. دواجار کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی تکاو رجای له کاک عوسمان و ئه‌وانی تر کردوه که به‌شداری مه‌ڕاسیمی پێشوازیکردنه‌که بکه‌ن. کاتێ کاک عوسمان ده‌ستی له ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن کێشایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا. به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌وه‌بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ئەو بنەماو ئامانجانە نەماوە کە لە پێناویدا دروستکراو لە ئێستادا ناسنامەو ئامانجی بزوتنەوەکە بۆتە شتیکی تر. کاک عه‌مید هۆشیار بۆی گێڕامه‌وه وتی رۆژێک کاک نه‌وشیروان ناردویه‌تی به دوامداو منیش چومه سه‌ردانی. کاک نه‌وشیروان پێی ئه‌ڵێت: خه‌تای ئێوه‌یه کاک عوسمان قسه‌مان پێ ئه‌ڵێت. کاک هۆشیاریش ئه‌ڵێت: کاک نه‌وشیروان تۆ گه‌وره‌ی هه‌مومانی بەو برادەرانەشەوە و ئەوانیش هەر بە گەورەی خۆیانت ئەزانن. ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تیشدا به‌یه‌که‌وه نه‌گونجێن. حه‌ق نییه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی کە به یه‌که‌وه‌بون په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کا‌نیشتان نه‌مێنێـت و نه‌توانن به‌یه‌که‌وه بگونجێن و بە راستی کارێکی خراپیش ئەکەن ئەم بزوتنەوەیە لەسەر دەستی ئێوەدا توشی شکست ببێت. وتی ما‌م رۆسته‌میش لەوێ بوو زۆر خەمبار بوو و دۆشداما. دوای ئه‌وه کاک نه‌وشیروان ئه‌ڵێـت بچۆ سەردانی کاک عوسمان و کاک قادر بکە بابەیەکەوە قسە بکەین . کاک هۆشیار سەردانی ئەو دوو برادەرە دەکات و دواجار ئێوارە خوانێک رێک دەخەن بە ئامادەبونی کاک عومەری سەید علی، کاک حەمە تۆفیق، کاک سالار عەزیز ، کاک قادر و کاک عوسمان لە مالی کاک نەوشیروان. پێش ئێوارە خوانەکە لە کاتیکدا کاک هۆشیار خەریکی سەردانی ئەم و ئەو دەبێت کاک حەمە توفیق بە کاک هۆشیار دەلێت : ئەوە خەریکی چیت مەشغول دیاری ؟؟. ئەویش دەلێت بە نیازم دانیشتنی ئەو برادەرانە رێک بخەم . کاکە حەمە دەلێت : ئەگەر ئەوان بگەرێنەوە من واز لە بزوتنەوەی گوران دێنم . بە هەر حال ئێوارە خوانەکە ریک دەخرێت و قسەو ناز و گلەیی دەکرێت و بار‌و دۆخەکە هێور دەبێتەوە. بۆ بەیانی کاکە حەمە لە ڕۆژنامەی چاو‌دێر لێدوان دەدات و دەلێت ئەو دوو برادەرە گەرانەوە چونکە هیچ ئەجێندایەکی سیاسیان نەبوە. کاک نەوشیروان لە کاکە حەمە تورە دەبێت و کاکە حەمەش دەلێت ئەوە قسەی من نییە . بەلام چاو‌دێر بەدەنگ لێدوانەکە لێ دەدەنەوەو جارێکی تر ریسەکە بووە بە خوری و کێشەکە بە هەلواسراوی مایەوە . کاک قادر جگه له کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی زۆر له دۆسته‌کانیه‌وه بۆ گۆڕان. موچه‌ی خانه‌نشینی 33 مانگی خۆی داوه‌ته نانبڕوه‌کان. کاک عوسمانی حاجی مەحمود ماوەیەکی زۆر هاوکاری بۆ ژمارەیەک لە نانبڕاوەکان دابین کردوەو سەرەڕای پەیداکردنی کۆمەک بۆ بزوتنەوەکە . لە کاتیکدا نانبراوەکان هیچ کارێکیان دەست نەدەکەوت، له به‌رامبه‌ردا کاکه حه‌مه هه‌ر سه‌فه‌رێکی بۆ له‌نده‌ن بۆ لای ماڵ و مناڵی کردبێت. له سه‌رحسابی خه‌ڵک بوه. له کاتێکدا بڕی 7 ملیۆن دینار موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌بوه. له گرده‌که ته‌نها ئه‌و سه‌یاره‌ی گۆڕانی هه‌بوو مه‌سره‌فی سه‌یاره‌که‌ش له‌سه‌ر خه‌ڵک بوو. کاتێک بڕیاردرا هه‌ر که‌س مه‌سره‌فی به‌نزین له‌سه‌ر خۆی بێت، سه‌یاره‌که‌ی ته‌سلیم کرده‌وه‌و دوای ئه‌وه به پێ هاتوچۆی ئه‌کرد. پرسیاری من ئه‌وه‌یه له هه‌مو گۆڕانخوازان و به‌ویژدانه‌وه وه‌ڵام بده‌نه‌وه: کاکه حه‌مه زه‌رورتربو بۆ گۆڕان یان براده‌ره‌کانی تر؟؟. کاکە حەمە زیاتر بە گورانەوە ماندوو بوە ، یان ئەو دوو برادەرەی تر ؟؟. کەواتە کاکە حەمە بە چ مەبەستێک و بە پشتیوانی کێ هەوڵی دوور خستنەوەی ئەو دوو برادەرەی دەدا؟ ئاخر چۆن ئه‌بێت خه‌ڵکێک به‌م حاڵه‌یه‌وه بێت و ته‌حه‌دای که‌سانی تر بکات؟. ئێستاش بپرسن کاکە حەمە لە کوێی بزوتنەوەی گوراندایەو چ خزمەتێک بە گۆڕان دەکات ؟؟. کاک مستەفا بە خشکەی و ژێر بە ژێر هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوە بەرژەوەندییەکانی خوی بەدەست بهینیت . سەرەتا بەرپرسی دارایی بوو . دوایی بوو بەوەزیری پێشمەرگە. ئێستاش جێگری سەرۆکی هەرێمە بۆ وەرگرتنی موچەو نەسریە چونکە لەوە زیاتر هیچ شتێکی پێناکرێت بۆ گۆڕان. بەراستی ئەمە جێگەی پرسیارە بۆچی کەسێک ئەم هەموو پۆستانە یەک لە دوای یەک وەرگرێت ، لە کاتێکدا زۆر کەسی تریش هەن حەقیانە پۆستیان پی بدرێت . لێرەدا پرسیار ئەوەیە : ئایا ئەم پیاوە شایستەی ئەوەیە یان هوکاری تری لە پشتەوەیە؟. مامۆستا جه‌مال بە حوکمی ئەوەی ئەندامی خانە بوەو کەسێکی ناسراوەو خەلک زۆر هاتوچۆی کردوە، هەرچۆنێک بێت بە پێی مەکانەتی خۆی توانیویەتی هاوکاری ئەم و ئەو بکات و دڵیان رازیبکات ئەوش زۆر ئاساییە. بەلام ئەوەمان لەبیر نەچێت مامۆستا جەمال پشتیوانی لە کاک قادر و کاک عوسمان نەکرد بۆ بەدامەزراوەکردنی بزوتنەوەکە . بەڵام بە ویژدانەوە دەڵێم مامۆستا جەمال نمونەی کادر و پێشمەرگەو سەرکردەی سەربازی ئازا بوە لە شاخ. مامۆستا جەلال جەوهەر ژێر بە ژێر هەمیشە خەریکی ئیش‌کردن بوە بو ئەم و ئەو وەکو دامەزراندن و هاوکاری مادی . جگە لەمانەش بە جۆرێک مامەڵەی لە گەل ئەندامانی ژوورەکە کرد، کە هەمویانی دڵگران کرد. نەیدەهێشت کەس ئیشی بەدەست بێت . دواجار دکتۆر بایەزید ژورەکەی جێهیشت . کورت و کرمانجی مامۆستا جەلال رۆلێکی زور خراپی دەبینی . پێشموایە کاریگەری خراپیشی لەسەر کاک عومەر هەبوە. لە کاتی هەلبژاردنەکانی 25 / 7 من لە کەرکوک بوم مامۆستا جەلال نەک هیچ رۆلێکی نەبوە، هەر نەهاتە ناو جەماوەرەو خۆی شاردبووەوە . جێی خۆیەتی پرساری لیبکریت بوچی خوی شاردبوەو نەدەهاتە ناو جەماوەر ، لە روی نەدەهات ، یان مەترسی لەسەر بوو ، ئەگەر مەترسی لەسەر بوو، سەرچاوەی مەترسییەکە کام لایەنە بوو ، هۆکارەکەی چی‌بوو ، ئەی بۆچی ئەوانی تر نەدەترسان . چ کارێکی کردبوو، کە ببیتە هۆکاری ئەو ترسە گەورەیە ئەمانەو زۆر پرسیاری تر پێویستیان بە وەڵام هەیە ؟؟؟. داوامان لێکرد خانویەکمان لە دبز بۆ بگرێت کە خەڵکی ئەوێیە ، ئەوەشی بو نەکرا ، ئێستا کە بەرپرسی ژووری حکومەت و پەرلەمانە بە دواداچونی کردوە بۆ چونیەتی کار کردنی ئەو کەسانەی لەسەر حسابی گوران پۆستیان وەرگرتوە ؟؟ ئایا چاکن خراپن گوران پییانەوە روسورە یان یان بونە هۆکاری رەخنە گرتن لە بزوتنەوەکە. کاری ئەو ئەوەیە و دوور و نزیک ئاگای لەوە نییە هەندێک لەوانە گۆمەکەیان قوڕاو کردوە و گۆڕانیان لەکەدار کردوە. سەیرەکەش لەوەدایە داوای جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات بو چاکسازی . کاک عومەری سەید عەلیش کەلتوری تەکەتولاتی ناو یەکێتیشی گواستۆتەوە بۆ ناو گۆڕان و بە هەموو توانایەکیەوە دەیەوێت لێرەش پەیرەوی ئەوە بکات و برەوی پێ بدات. هەموو گۆڕانخوازان وازبێنن، ئەو ئامادە نییە دەست بەرداری پۆستەکەی ببێت . ئەوەی تا ئێستا بە دیاریکراوی کردویەتی، پەرت کردنی ریزەکانی گۆڕانە و بریاریشی داوە ئەو کاتە گردەکە جێدەهێڵێت کە کەسی تیدا نەمابێت. دەستەگەری و باڵباڵێن لەئێستادا بەجۆرێک قوڵبوەتەوە، متمانە و یەکڕیزی بزوتنەوەکەوەی خستۆتە ژێرپرسیارەوە. بەڕای من دەبوو کاک نەوشیروان هەر لە سەرەتاوە زۆر بە حەکیمانە چارەسەری ئەم کێشانەی بکردایە لە رێگای بە دامەزراوەکردنی بزوتنەوەکەوە کار‌و بارەکانی دابەش بکردرایە بۆ ئەوەی هەر کەسەو کاری خۆی بزانیت و کەس نەتوانیت دەست بخاتە کار‌و باری ئەوی ترەوە. بەڵام هەر وەکو لە سەرەتاوە ئاماژەم بۆ کرد، کاک نەوشیروان نەک نەیتوانیوە بەڵکو نەیویستوە بزوتنەوەکە بەدامەزراوەی بکات و هۆکاری هەموو کێشەکانیش هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە کرۆکی کێشەکان بنەمای فکری و فەلسەفی نەبوە، زیاتر کاردانەوەو تۆڵەو ڕقی شەخسی بوو.
ئاسۆ حاجی بۆ من ھەلبژاردنی ناوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی یەکێتی وەک یەخەی کراسەکەی گوتەبێژی کۆنگرە سەرنج راکێش بوو، جا نازانم ناوی ئەنجوومەنەکەش کە کاک کۆسرەت سەرۆکایەتی دەکات وەک کراسەکە ساخت ایران بوو یان بە سودفەیە! خاڵێکی دیکەی سەرنج راکێش کە دەرھاویشتەی ئەو کۆنگرەیە بوو داھێنانی مۆدێلێکی نوێ کاری حیزبایەتی و سەرکردایەتی کردنییەتی، کە دەتوانین ناوی بنێین"ھاو بنەماڵەیی" لەسەر وەزنی ھاوسەرۆکایەتی پەکەکە، کە پێش کۆنگرە زۆری دەربارە دەگوترا و نیەتێک ھەبوو کە یەکێتیش ھەمانان مۆدێل پەیڕەو بکات، بەڵام نەیکرد، جا نازانم لە ژێر فشاری ئەنقەڕە بوو وەک دکتۆر فایەق گوڵپی رایگەیاند یان ناچاری. یەکێتی وەک حیزبێکی ھاوبنەماڵەیی کە ئێستا لەلایەن چوار بنەماڵە (تاڵەبانی، کۆسرەت، ئیبراھیم ئەحمەد و شێخ جەنگی) سەرکردایەتی دەکرێ، بەو کارەی بەگژ مێژووی ھەبوونی خۆی دادەچێتەوە کە چل و چوار ساڵە وەک حیزب ھەیە و پەنجا و شەش ساڵیشە وەک بزاڤێکی سیاسی، کە لە بزووتنەوەی کوردایەتی ئینشیقاقی کردووە (جەلالیەت)، ھەموو ئەو مێژووە و ئەو دروشمانەی لە رێگەیانەوە خۆیان بە خەڵک ناساندووە بە درۆدەخاتەوە و خۆیان دەخەنە بەردەم لێپرسینەوەیەکی ویژدانیانەی کەسوکاری ئەو شەھیدانەی کە لەو پێناوەدا بوونەتە قوربانی. ھەروەھا بەردەم لێپرسینەوەی پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی خۆیان، ئەگەر بە دەنگی بەرزیش نەبێت ئەوە بە دڵنیایەوە لە ناخەوە و بە ویژدانەوە رۆژێک دێت ئەوانە بە حوکمی مێژوو سزادەدەن. پەڕینەوە شەڕ و ملشکاندن لە نێوان باڵەکان بۆ ماڵباتەکان کارێکی چاوەڕوان کراو بوو، بەتایبەتی لە نێوان کوڕانی شێخ جەنگی و کوڕانی جەلال تاڵەبانی، دەرئەنجامەکەشی ڕوونبوو کە لاھور شێخ جەنگی براوەی ئەو شەڕە دەبێ و زۆرترین دەنگی کۆنگرە دەباتەوە، کوڕانی شێخ جەنگی جگە لە بەشینەوەی سەدان چەکی جۆری ئێم٤ و دەیان ئۆتۆمبێل بۆ سەرخستنی کەسانی سەربەخۆی بۆ کۆنگرە، ئەوە دەمێکە کار لە سەر ھەردوو کوڕەکەی ما‌م جەلال دەکا، لە رێگای میدیاکەی و میدیا وابەستەکانی کاری لە سەر وێنە کردنی قوباد تاڵەبانی وەک کەسایەتیەکی لاواز و بێ دەسەڵات کردووە. لە ھەمان کاتدا برا گەورەکەی قوبادی وەک بارمەتە گرتووە و وەک کەرستەی بێھێزکردنی قوباد و منداڵەکانی ئیبراھیم ئەحمەد و مەلا بەختیاریش کە خەزووری بافێل تاڵەبانیە کەلکی لێوەرگرتووە، ھەروەھا لە پەنای بافێل رۆژ بە رۆژ خۆی بەھێز و ئەویشی لاواز کردووە، بۆیە ھێنانی نزیکەی دووسەت دەنگ زیاتر لە کوڕە گەورەی ما‌م جەلال تەنھا یەک مانای ھەیە، کە لەمەودوا لاھور خاوەنی راستەقینە و سەرۆکی فعلی ئەو حیزبەیە، پافێل لە پێناو ئەو پۆستە بۆخۆی برا گچکەکەی کە یەکێتیەکان راھاتبوون بە مامی گچکە بانگی بکەن و لە جێگای مامی گەورەش قبوڵی بکەن پەراوێزخست و مەیدانەکەی بۆ لاھور خۆشتر کرد. ئێستا کە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەر بە بنەماڵەی شێخ جەنگین کەواتە ئەوان بڕیار لەسەر گەورە و گچکەی ناو یەکێتی دەدەن، واتا دەتوانن ھەر شتێکیان بە دڵ نەبێت ڤیتۆی بکەن و ئەوەی بە دڵی ئەوانیشە ئۆکەی بکەن، ئەوەش دەرفەتی زیاتریان پێدەدات لە زیاتر لاوازکردنی بنەماڵەکانی دیکە. سەرەتاش لە کوڕەکانی کۆسرەت رەسوڵ دەستپێدەکەن و پاشانیش کچەکانی ئیبراھیم ئەحمەد، کە ھێرۆیان نەخۆشی پەکی خستووە و شانازیش لەناو ئەو ھەموو دژانە ناتوانێ وەک پێشتر قسە بکا و دەست کراوەبێت، بە تایبەتیش کە دەزگا میدیایەکانی ھێرۆخانیشیان لەبەر دەست دەرھێناون. دوای ئەو کارانە ئەوجا کوڕەکانی ما‌م جەلال باشتر لەوە تێدەگەن کە چەندە پەڕ و باڵ کراون و لە باشترین حاڵەت دەبێ مەمنون بن دەسەڵاتێکی سیمبولێکیان ھەبێت و بەرژەوەندیان پارێزراو بێت. کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە زۆر کەس گرەوی ھەڵوەشاندنەوە و لێکترازانی زیاتر لەسەر دەکرد بە رواڵەت وا دەرنەچوو بەڵام لە ناوەڕۆکدا دۆخەکە ھەستیارتر و ترسناکترە، چوونکە ئێستا یەکێتی زیاتر وەک کۆمپانیایەکی فرە پشکە و مێژووی ئەو جۆرە کۆمپانیا و دامەزراوانەش ئەوەمان پێ دەڵێن کە وەک خانە کەرت دەبن و خانەی نوێیان لێ دروستدەبێت. ئەوە جگە لە دەیان کادیر و پێشمەرگەی دێرینی ئەو حیزبە کە خۆیان بە خاوەنی راستەقینەی دادەنێن لەو کۆنگرەیەدا نەک مافی خۆیان پێ نەدرا بەڵکو ژمارەیەکی یەکجار زۆریان خۆیان بە ماف خوراو دادەنێنن و ھۆکارەکەشی بۆ ململانێی ئەو بنەماڵانە و شەڕکردنیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی یەکێتی دەگێڕنەوە لە رێگای دەستبەسەرداگرتنی پارە و داھاتی یەکێتی و پەنابردن بۆ دزی و گەندەڵی و کڕینی کادیران و فەرماندە سەربازیەکان بەو پارەیە یەکێتیان بەو رۆژگارە گەیاندووە لە حیزبێکی سۆشیال دیموکراتەوە بکرێتە حیزبێکی سۆشیال بنەماڵە
عەلی ئۆرەماری پشتی چاڤەرێبوونەکا زێدەتر ژ ٦سالان بسەر نەگرێدانا کۆنگرەیێ چارێ و ۹ ساڵان ژ کۆنگرەیێ سێیێ ، دسەقایەکێ نەجهگیردا و ددەمەکێ ئالوزێ عێراق وهەرێم تێدا دەربازدبیت و دگەرمە گەرما لێدوانێن دژبەرێن چەمسەرێن نافخۆدا ونەحەزێن دەرڤە دا ، ئێکەتی نشتیمانی کوردستان ل ۲۱ ێ بەرفربارا ئێکێ کۆنگرەیێ خۆ گرێدا و جۆدا ژ سەلیقەیا کۆنگرەیێن ئاسایی دپێنگاڤەکا دەگمەندا، نەکۆمسیوون هاتنە دروستکرن ونەژی ڕاپۆرتێن ڕێکخستنێ و دارایی هاتنە خاندن وهەمی ئەو کارێن گرنگ کۆرتکرن ب دەنگدانەکا ئەندامێن کۆنگرەی ژبۆ ڕەوانەکرنا بەرنامە وپەیرەوێ نافخۆ بۆ وان ۱۲۱ کەسێن دێ بنە ئەندامێن ئەنجۆمەنێ گشتی ،و بڤێ پێنگاڤێ پشکەکا مەزنا فشار و مەترسیان ژ هۆڵا کۆنگرەی هاتنە دویرئێخستن و،بۆ ڤێ قۆناغا ئێکەتی تێدا دەربازدبیت ئەف پێنگاڤە ب هەوڵەکا سەرکەفتی تێتە ل قەلەم دان ، زێدەباری ڤێ ئێکێ ژی دەربازکرنا سێ خۆدان پۆستێن سیادی (سەرۆک کۆمار،سەرۆکێ پەرلەمانێ کوردستانێ و جێگرێ سەرۆکێ حکۆمەتێ )بتەزکی یا بدەنگ دانا دەست بڵندکرنێ دیسان ئاستەنگەکا دنا مەترسیا تەقینێ ژێ تاتە چاڤەرێکرن هاتە پەسندکرن و بوونە پەندامێن ئەنجۆمەنێ گشتی، وەک تمامکرنەک ژی ئەنجۆمەنێ بالایێ دانایان وبەرژەوەندیێن ئێکەتیێ کۆ بسەرۆکاتیا کاک کوسرەت رەسول وهەشت ئەندامێن بەرێ یێن مەکتەباسیاسی ژلایێ کۆنگرەیڤەهاتە پەسندکرن و ئەو ئاستەنگ لبەردەم ئارمانجێن نۆیکرنا ئێکەتیێ هاتنە ڕاکرن. هەلبەت درۆژا سێی یا کۆنگرەیدا ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیا گشتی ژێ کۆ ۱۲۱ هاتنە هەلبژاردن وسەرەرای وان ڕەخنەیێن ل شێوازێ هەلبژاردنێ و ئەو دەستێوەردانێن د ئازادیا ئەندامێن کۆنگرەی دا هاتینەکرن و گهۆرینا وژدانا هند ئەندامێن کۆنگرەی کۆ دبەرژەوەندیا هند لیستێن ئامادەکری دەنگ بدەن و دئەنجامدا کەسێن دیار سەرکەفتن بدەست خستن ،لێ دیسان نائێتە ئینکارکرن چ ئەوێن نەدەرکەفتین وچ ئەوێن سەرکەفتین ژی کەسێن دلسۆزێن ڤێ حزبێ نە وجهێ دلخۆشیێ و پیروزلێکرنێ نە. لێ بدیتنا مە ئەگەر گرێدانا کۆنگرەی سەرکەفتنەک بیت ،تمامکرنا رێکارو هنگافتنا ئارمانجێن کۆنگرەی کۆ خۆ دنۆیکرنێ و بهێزکرنێ دا دبینن خالێن مەبەستن و ئەڤەیە یا تێکرایی ئەندامێن ئێکەتیێ و بسەدان هزار دوستێن ئێکەتیێ چاڤەرێ دکەن، ئەرێ پشتی تمامبوونا کۆنگڕەی دێ تا چ ڕادە ئێکەتی شێت وی بەرنامەی وپەیرەوێ هاتیە ڕەوانەکرن بۆ ئەنجۆمەنێ گشتی بکریار ئێتە جهگیڕکرن وجێ بەجێکرن ، خالەک باڵکێش و تا ڕەدەیەکێ ژی مەترسیدار مایە ، ئەوژی کی دێ بیت سەرۆک وکینە دێ بنەجێگر وئەرێ لێکتێگەهشتن ورێکەفتنەک هاتیە پێک ئینان کۆ دیارکرنا سەرۆکی نەبیتە گرێکەکا ئاسێ و نەگەهیتە تەقاندنێ یان وەک کا چەوانێ بگێمەکێ سەرکەفتی قۆناغا ئێکێ یا کۆنگرەی بدوماهیک هات بهەمان نەفەس وێ سەرۆک وجێگر یان جێگرێن سەرۆکی ژی ئێنە دەست نیشانکرن، بیناکرنا هەیکەلێ رێکراوەیێ ئێکەتیێ ژی دیسان پرسەکا ئاڵوزە ،کۆ ب پێی پەیرەوێ پێشنیازکری ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیا دەڤەران کۆ دبنە حەفت دەڤەر تێنە دروستکرن و ئەو ئەنجۆمەن جهێ شازدە مەڵبەندا دگریت ، ئەرێ جێ بەجێکرنا ڤی بابەتی دێ چەند مەزێخیت و تا چ ڕادە ئەو ستافێن بازنەیان هاتینە هەلبژاردن کۆ دێ بنە هێڤێنێ وی ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیا دەڤەران دێ دئاستێ شیانادابن و دێ شێن ژیانەکا نۆی و گیانەکێ نۆی دەنە کارێن رێکخستنێ ، ئەڤە بابەتە ئەگەر بۆ دەڤەرێن سەۆز جهێ راوەستیانێ بیت ژخۆ ئەڤە بۆ وان بازنەیێن دکەڤنە هێلا زەرو بەهدینان پتر جهێ سەرنچ وسەر راوەستانێ یە، بوویەژی قۆناغا پشتی کۆنگرەی قۆناغەک هەستیار وئاسێ یە و دڤێت گەلەک ب هویڕکاتی ولسەر خۆ و بهشیاری و ب مجدی کار ژبۆ بێتەکرن .
ڕامان مجید فقێ لە ماوەی سێ ڕۆژ ١٢١کەس هەڵبژێردرا بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاکو بازنەی ململانێکان تەسک بکرێتەوە و هێزەکان خۆیان تاقی بکەنەوە و بەو هێزە بەرکەوتەی بەریان دەکەوێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک ململانێکان درێژە پێ بدەن لەم ئەنجومەنی سەرکردایەتیە کە دەبێتە کۆنگرەیەکی بچوک کراوە بۆ یەکێتی تا لەوێوە ململانێکان بەردەوامی پێ بدرێت چونکە ئەم ئەنجومەنە دەسەڵاتی کۆنگرەی پێ دراوە کە دەتوانێت دەست کاری تەواوی پەیڕەوکەی حیزب بکات.بۆیە هەم ژمارەکان کاریگەریان هەیە هەم کارەکتەرە سیاسیەکان و کارتەکانی بەردەستیان کە دوای کۆنگرەکە گۆرانکاری گەورە لە هاوکێشە ناوخۆیەکانی ناو یەکێتی و هەم دەرەکیەکان روودەدات.ئەوە وادەکات بڵێین ئەرکەکان و بڕیار دان ئاسان نابێت و روداو هاوکێشەی چاوەڕوان نەکراو چاوەڕوانی حیزب دەکات کە باوەڕ پێ نەکراو بێت و لە باشترین حاڵ دا تەکەتولاتەکان هەمیشە لەدان و ستان و بەریە کەوتن دەبن وەک ڕابردوو چونکە دۆخەکە بە ناجێگری بۆ ئەم ئەنجومەنە و ئەنجومەنی باڵای سیاسی جێ هێشتراوە کە ٩ کەسن و نابێت ئەوانەش لە ئایندە دوریان نادیدە بگیرێت لە ململانێکان هەم وەک ئەوەی لە پەیرەوەکە داهاتوە و هەم وەک شارەزایان لە ململانێ دەور و درێژەکانی چەندین ساڵەی ڕابردووی حیزب .کە بەشێکیان بە خواستی خۆیان نەچونەتە ئەم ئەنجومەنە قبولی زۆر شت ناکەن یان لە ئەنجمەنی سەرکردایەتی بەرکەوتەکەیان بە دڵ نیە ..بویە نابێت هێزە دەرچوەکان بە غروری کۆنگرە و دوای کۆنگرە و هێزی ژمارەکان سیاسەت بکەن وەک رابردوو یان ئەوانەی هەست بە شکست و لاوازی دەکەن بە دوای تۆڵەی ڕقاوی دوای شکست هەنگاو بنێن ئەگەر نا حیزب و هەموو ئەو خەونانەی کە دەیانەوێت لە ئایندە دەستەبەری بکەن سەرنجام بێ ئەنجام دەبێت.هیواخوازیمان و ئومێدەواریمان بۆ ئایندە ئەوەیە کە چیتر بە زمانی هێز و تەحدا و منتقی دروشمی نا سیاسی و دور لە بنەمای واقعی سیاسەت کردن سیاسەت نەکرێت و ئەم ئامادە نەبون و غیابی عەقڵی و سیاسیەی کە لە وجوودی چەندین ساڵەی دوای یەکێتی بونی هەبوە کۆتایی پێ بێت و بە زمان و بیر و هۆشی سیاسی و خوێندنەوەی دۆخ یەکێتی ئاراستە بکرێت..بە بەڵگەی ئەوەی لە داتاکانی وتاری جێگری سکرتێری گشتی لە کۆنگرە روونی کردوە کە حیزب لە هەر هەڵبژاردنێک دا چەندها هەزار دەنگ پاشەکشەی کردوە
ساڵح ژاژڵه‌یی به‌شی شه‌شه‌م ئاستی په‌یوه‌ندی و به یه‌که‌وه گونجان و چۆنیه‌تی کارکردن له گرده‌که کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوو بە لەسەرخۆیی هه‌ندێ به‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی دانرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کارنامه‌ی بزوتنه‌وه‌که و پێشوازی له گۆڕانخواز و وه‌ڵام دانه‌وه‌یان. سه‌ره‌تا سایته ئه‌لکترۆنیه‌که و رۆژنامه‌که و رادیۆکه روڵی به‌رچاویان بینی له کۆکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ده‌وری گۆڕان. به دامه‌زراندنی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر گۆڕان گه‌شه‌ی کرد. جه‌ماوه‌ری گۆڕان رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ئه‌بوو. پێش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات و تا دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جاریش به‌شداری په‌رله‌مانیشمان کرد، هه‌موان به دڵ و به گیان و بێ ره‌چاوکردنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی شه‌خسی شه‌و و رۆژ کاریان بۆ گۆڕان ئه‌کرد. له هه‌موی گرنگتر خۆشه‌ویستیه‌کی له راده‌به‌ده‌ر له‌نێوان گۆڕانخوازاندا هه‌بو که شایانی باسکردنه. هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیی و به ته‌نگاوه‌هاتنی یه‌کتریه بو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی برده ئاستێکی زۆر باڵا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته ئاستێکی به‌رزو به‌رده‌وام گردی زه‌رگه‌ته جمه‌ی ئه‌هات له گۆڕانخوازان، دیارده‌ی بێمنه‌تی به‌ده‌رکه‌وت و ئه‌و گه‌رموگوڕیه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌بوو بۆ پێشوازیکردن و به‌پیره‌وه‌چونی هاوڵاتیان روی له کزی کرد. دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حکومه‌ت و په‌رله‌مانیشی کرد. به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی سه‌ریهه‌ڵداو جۆرێک له بوغزاندن و کێبڕکێ له‌ناو خودی براده‌رانی گرده‌که سه‌ریهه‌ڵدا و دواجار ئه‌نجامێکی باشی لێنه‌که‌وته‌وه. کاتێک ئاستی جه‌ماوه‌ری گۆڕان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و باڵاتر هه‌نگاوی ئه‌نا. کاک نه‌وشیروان هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌یی هه‌ڵکێشا دوای شکستی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌کانی ناو یه‌کێتی. بەلام ئەگەر بە وردی سەرنج بدەی بە تێپەربونی رۆژگار هه‌ستت ئه‌کرد به‌بێمنه‌تی ئه‌ڕوانێته هاوڕێ کۆنه‌کانی شاخی وه‌کو جاران گه‌رموگوڕ نییه له‌گه‌ڵیان و په‌ڕاوێزیان ئه‌خات و حسابیان بۆ ناکات. زۆر جار که‌سانێک له روانگه‌ی دڵسۆزیانه‌وه ده‌چونه لای کاک نه‌وشیروان و پێیان ئه‌وت بۆچی دڵی ئه‌و براده‌رانه ناده‌یته‌وه‌و ئاشتیان ناکه‌یته‌وه. توڕه ده‌بوو دەیوت با جیاببنه‌وه‌و حیزب دروست بکه‌ن، رێک ئه‌و قسه‌یه‌ی ما‌م جه‌لال به خۆی وتبو ، ئه‌میش به ئه‌وانی ئه‌وته‌وه. زۆرجار که ره‌خنه له ته‌له‌فزیۆنه‌که ئه‌گیراو داوای گۆڕانکاری ئه‌کرا، دووباره دەیوت ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنی خۆمه‌و فه‌رموو بچن خۆتان ته‌له‌فزیۆن دانێن. ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ی له خۆبایی بون و بوغرایی و بێمنه‌تی بوو چونکه قاچی گه‌یشتبو به بوار و مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌مابو منه‌تیشی به‌که‌س نه‌مابوو. دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێ وه‌فاییه به‌رامبه‌ر هاوڕێ و دۆسته‌کانی. ئه‌وانه‌ی له پێناوی بیر‌و باوەرو بەرژەوەندی گەلەکەیاندا ئەویان بە سەرکردەی خۆیان قبول کرد، ده‌ستبه‌رداری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بون و له‌سه‌ر ئه‌و توشی نانبڕین و سوکایه‌تی پێکردن بون و دوایی پشتی تێکردن . هه‌رچه‌نده وه‌کو له به‌شه‌کانی پێشه‌وه باسی ئه‌وه‌م کرد که کاک نه‌وشیروان خۆی شێخ محمدی سه‌رگه‌ڵویی راسپاردوه که په‌یوه‌ندی به کاک عوسمانی حاجی مەحموده‌وه بکه‌ن تا پێکەوە گۆڕان دروست بکەین، که‌واته ئه‌وه‌ی له‌چی و ئه‌م په‌ڕاویز کردنه‌ی ئێستایان له چی؟؟. له کاتێکدا کاک نه‌وشیروان جۆرێک له ساردی نیشان ئه‌دا به‌رامبه‌ر به تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان. گرنگییه‌کی زیاد له پێویستی به‌و که‌سانه ئه‌دا که پێشتر به‌شداری خه‌باتی سیاسی نه‌بون به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه گه‌نجن و چالاکترن و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه نین و فێری فرت و فێڵ نه‌بون. به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌م بۆچونه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه بۆوه. که‌واته هه‌ر لێره‌وه جۆرێک له دڕدۆنگی له‌نێوان تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و به‌ناو گه‌نجه‌کان دروستبوو به ئاشکراش هه‌ستی پێ ئه‌کرا. کاک نه‌وشیروان ئه‌م گه‌نجانه‌ی کرده واجیهه‌ی بزوتنه‌وه‌که و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی خسته خزمه‌تیان . لە راستیدا ئەم گرینگی دانەی کاک نەوشیروان بە گەنجەکان کاریکی زۆر باش بوو ، زۆریش پیویست بوو . چونکە ئەوانە خاوەنی وزەی زۆربون ، ئەگەر بە مەبەست نەبوایە . هیچ گومانی تێدا نییه ئه‌م گرنگیدانه‌ی کاک نه‌وشیروان به به‌رنامه بوه‌و هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌کردوه و دوو هۆکار له‌پشتییه‌وه هه‌بوه: 1- پێی وابوه هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجانه ده‌بنه پاڵپشتێکی زۆر گه‌وره بۆخۆیی و له رێگای ئه‌وانه‌وه ده‌توانێت هه‌موو به‌رنامه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات. به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێشینه‌ی سیاسیان نییه‌و هه‌رچی خۆی بیڵێت ئه‌مان ئه‌ڵێن به‌سه‌رچاو. 2- به‌ڵام تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان هه‌موو بۆچونه‌کانی ئه‌و قبوڵ ناکه‌ن و ره‌خنه له بڕیاره‌کانی ئه‌گرن و ئه‌وکاته نابێته خاوه‌ن بڕیاری ره‌هاو ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌وه‌وه قبوڵکراو نییه. بۆیه هێواش هێواش جۆرێک له له ناته‌بایی و گله‌یی له نێوان خۆیی و هه‌ندێک له تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان دروست بوو. له‌م نێوانه‌دا تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانیش بون به دوو به‌شه‌وه. کاک عوسمانی حاجی محمود و کاک قادری حاجی عه‌لی و کۆمه‌ڵێکی تر به‌ره‌ی ناڕازیبون و داوای به سیستماتکردنی بزوتنه‌وه‌که‌یان ئه‌کرد له هه‌مو بواره‌کاندا. به‌ڵام به‌شێکی تر له تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانی تر بەرژەوەندییان وای دەخواست کە کاره‌کان به هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌رنامه به‌ڕێوه ببه‌ن و پشتیوانیان له کاک نه‌وشیروان ئه‌کردو ئه‌و چ بڕیارێکی بدایه ئه‌وان پێی رازی ئه‌بون چونکە بەرژەوەندییە شەخسیەکانیان لەم رێگایەوە بەدەست دەهینا . ئه‌وانه‌ش کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، کاک مسته‌فای سه‌ید قادر، مامۆستا جه‌لال و مامۆستا جه‌مال و حه‌مه توفیق و خه‌ڵکانیتر. من جارێکیان به کاک مسته‌فای سه‌ید قادرم وت: کاتی خۆی کاک نه‌وشیروان داوای چاکسازی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ما‌م جه‌لالی ئه‌کرد نه‌ک ده‌رکردنی. ئێستاش کاک عوسمانی حاجی محمود و کاک قادر‌و خه‌ڵکانی تریش داوا ئه‌که‌ن کاک نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های نه‌بێت و داوا ناکه‌ن کە بزوتنه‌وه‌که‌یان بۆ جێبهێڵێت. وای به باشئه‌زانم پشتیوانی یه‌کتری بکه‌ن و یه‌ک ده‌نگ بن بۆئه‌وه‌ی بڕیاردانی ده‌سته‌جه‌معی جێگه‌ی بڕیاردانی تاکه که‌س بگرێته‌وه. وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه بۆ من ئه‌وه‌بوو وتی: با ئه‌م فرسه‌ته به‌کاک نه‌وشیروان بده‌ین. واته با تاکه سه‌رچاوه‌ی بڕیاردانبێت له‌ناو گۆڕاندا. له‌و کاته‌وه هه‌ستم کرد کاک مسته‌فا بۆخۆی کار ئه‌کات و ئه‌نجامه‌که‌شی ئێستا رون و ئاشکرایه بۆ هه‌موان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین په‌رتبونه‌که فراوانتربوو. تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان بونە دوو به‌شه‌وه و جیلی نوێش جۆرێک لە دابەشبونیان پێوە دیار بوو له‌نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا. کاک نه‌وشیروانیش بوو به‌سه‌یرکه‌ر. لێره‌وه زه‌مینه‌ی بۆڵه بۆڵ و گله‌یی و ته‌که‌تولات له‌ناو گۆڕاندا چه‌که‌ره‌ی کرد و سه‌ری ده‌رهێنا. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆست و کاندیدکردن بۆ په‌رله‌مان ئه‌کرا. هه‌ریه‌که‌و ده‌بوو به پشتیوانی لایه‌نێک له لایه‌نه ناکۆکەکان. نێوانی کاک نه‌وشیروان و کاک قادر و کاک عوسمان رو له خراپتر بوو. زۆرجاریش هه‌ندێک لێره‌وله‌وێ له روانگه‌ی دڵسۆزییانه‌وه ئه‌که‌وتنه به‌ینیانه‌وه بۆ پێکهاتنەوەو پێکەوە بەردەوامبون. زۆرجار کاک نه‌وشیروان نه‌رمی نیشان ئه‌داو ئه‌یوت بچن بابزانن ئه‌وان چی‌یان ئه‌وێت. کاتێک ئه‌و براده‌رانه پێشنیاره‌کانیان ئه‌نارد بۆ کاک نه‌وشیروان. له وه‌ڵامدا ئه‌یوت. خۆمنیش هه‌ر ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بکه‌م که ئه‌وان داوای ئه‌که‌ن. که‌واته بپرسن بۆچی به‌قسه‌ی ئه‌وانی نه‌ئه‌کرد که خۆشی هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویست؟ پێم وایه کاک نه‌وشیروان هه‌میشه ترسی له‌وه هه‌بوو ئه‌مانه ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی کوڕه‌کانیداو دواجار نه‌هێڵن میراتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ کوڕه‌کانی بێت. بە بۆچونی خوم کاک نەوشیروان لە ئیدارەدانی بزوتنەوەی گوران بە گشتی و مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆران‌دا سەرکەوتو نەبوو . وردبین نەبوو ، بەرنامەی نەبوو ،کاک نەوشیروان لە هەمو شتیک‌دا زۆر دوور بین بوە و پیش روداوەکان کەوتوە ، بەلام بەداخەوە لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆران‌دا دوای روداوەکان دەکەوت . کاک نەوشیروان هەلسوکەوتی لەگەل هەموو گۆرانخوازان وەکو یەک نەبوو . نەیتوانی بیلایەنی خوی بسەلمینیت. نەیتوانی رۆلی باوکێکی میهرەبان ببینیت . لە راستیدا ئیدارەدانی حیزبێک یان هەر دام و دەزگایەک پێویستی بە دامەزراندنی موئەسەسات هەیە . پێویستی بە عەقلی کەسانی زور هەیە . بەرێوەبردنی حیزبێکی تازەی وەکو گوران هەرگیز بە هەرەمەکی بەرێوە ناچیت و ناکرێت ئایندەی ئەم حیزبە بدرێتە دەستی قەزاو قەدەر . بەرێوەبردنی حیزبێکی سیاسی تازەی وەکو گوران پێویستی بە بە بریار و عەقلی دەستە جەمعی هەیە . یەکێک لە سیفەتە نەرێنیەکانی کاک نەوشیروان ئەوەبوو بە میزاج هەلسوکەوتی ئەکرد. ئەوەش خرابترین سیفەتی سەرکردەیە . کەسێك کە بە میزاج کار بکات زوو تورە دەبێت . کە تورەش بوو هەلەی کوشندە دەکات . .لەناو سەرکردەکانی کوردا بە گشتی کەلتوریکی زور سەقەت هەیەو هەموان وەکویەک پەیرەوی دەکەن . سەرکردەکان ئەوەندە خویان لە بەرزیدا دەبینن خوار خویانەوە وەکو مێرولە و مێگەلە ئاژەلێک دەبینن و هەرگیز خویان لەو ئاستەدا نابینن کە پرس و رایان پێ بکەن . دواجار دەبنە خاوەنی هەموو بریارێک و کەسیش نا‌توانیت قسە لە قسەی ئەواندا بکات ، هەرچی بیکەی سودی نییەو دواجار قسە هەر قسەی خۆیان دەبیت و کارەسات بەسەر میللەتدا دێنن و کەسیش ناتوانێت پرسینەوەیان لەکگەل بکات . لە راستیدا بەرهەمهێنانی کەلتوری خو بەزلزانین . بەلام لە بیرتان نەچێت بەشێک لە تاوانی بەرهەم هێنانی ئەم کەلتورە ، هوکارەکەی ئێمە خومانین . کەس بە دیکتاتور لە دایک نابێت ، ئەوە من و توین یان لە روانگەی نەشارەزایی و نەزانیینەوە ، یان لە روانگەی دلسوزیمانەوە بەدەستی خومان دیکتاتور دروست دەکەین . ئەوە ئێمەین بەبێ بیرکردنەوە دەبینە دەروێش . ئەوە ئێمەین خومان بچوک دەکەینەوەو کەسانی تر دەکەین بە پالەوان . ئەوە ئێمەین دەبینە بت پەرست و ئەوان لە بری ئێمە بیر بکەنەوەو لە بری ئێمە بریار بدەن دواجار دەمانگەوجێنن . دەمانکەن بە پەیژەو پێمان‌دا سەردەکەون و مەرامەکانی خویان دەهێننە دی . باشترین نمونە ریفراندومەکەی بەریز مەسعود بارزانی بوو ، نیوەی خاکی کوردستانی لە دەستداو کەسیش نەیتوانی لە گول کالتری پێ بلێت و قسە هەر قسەی خوی بوو . ئێستاش هەر خاوەن بریارە . وەکو کاک نەوشیروان خوی هیچ بەرنامەیەکی نەبوو بو بە دامەزراوەکردنی بزوتنەوەکە، رێگاشی نەدا کەسانی تر بەو کارە هەستن . وەکو هەموان دەزانن کیشەی کاک عوسمان و کاک قادر لە گەل کاک نەوشیروان لەم خالەوە دەستی پیکرد. هەرچەندە من بوچونی خوم دەر بریوە لەسەر هۆکاری ئەوە ، بەلام دەکری ئێوەش بپرسن بۆچی کاک نەوشیروان دژی بە دامەزراوەکردنی بزوتنەوەی گوران بوو؟؟. کاک نەوشیروانیش هەر زوو کەوتە دژایەتی کاک عوسمان و کاک قادر ، لە کاتیکدا خوی داوای لەم بەرێزانە کردبوو هاوکاری بکەن ، بەلام دوایی کار گەیشتە ئەوەی لای ئەم ئەو دەیگوت ئەی پیم نەگوتن عوسمان بیتە ناو بزوتنەوەی گۆران لیمان تیک دەدات ؟؟. بابە ویژدانەوە پرسیار بکەین کاک عوسمان چی تیک داوە ؟؟؟. بەراستی کاک عوسمانن هیچی لە شەخسی کاک نەوشیروان و بزوتنەوەی گوران تێک نەداوە . ،بەلام ئەو مالی خوی تێکداوە بو توو بزوتنەوەی گوران، ئەو دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانی خوی بوە ، بەسەدان کەس بە هوی ئەوەوە بەرژەوەندیان لە دەست داوەو سوکایەتیان پێکراوەو ئیستا کاک عوسمان خوی بە قەرزداری ئەوان دەزانیت و نا‌توانیت هیچیان بو بکات . کاک قادر خوی بەدوور گرت لەوەی خوی کاندید بکات بو رێکخەری گشتی چونکە دلنیابو ریگەیان پی نە ئەدا ببیتە ریخەری گشتی و کیشەی گەورەش دروست دەبوو. کاکە حەمەش رێگای نەدا کاک عوسمان خوی بو سکرتیری ژوورەکان هەلبژیریت و دواجار هەر دەستیشی لە خانەی راپەراندن کێشایەوه . هەر لەو کاتی کێشمە کێشمەدا کە چاوەروانی دروستبونی کێشەی گەورە دەکرا ، من داوام لە کاک نەوزادی نوری بەگ کرد کە لەگەل کاک قادری حاجی علی قسە بکات بو ئەوەی خۆی بۆ پوستی ریخکەری گشتی کاندید نەکات ، بۆ ئەوەی کیشەو گرفت دروست نەبێت . دیارە خەلکانی تریش قسەیان لەگەل کاک قادر کردبوو . خوشبەختانە بە قسەی کردین . کاتێک ئەندامانی خانە بۆ جاری دوەم هەلبژێرانەوە کاکە حەمەو کاک شورش حاجی و دکتۆر رەئوف عوسمان وەکو ئەندامانی خانە نەمانەوە . وەکو دەریش دەکەوێت نێوانی کورەکانی کاک نەوشیروان و کاک عومەری سەید عەلی باش نییەو پێشم وایە کاک عومەرو مامۆستا جەلال و جەمالیش زۆریان نەماوە کە ئاوت کرێن و بەرنامەکە لە سەرەتاوە بەو شێوەیە نەخشەی بو دانراوەو دواجاریش وەکو خوی دەبێت . چۆن دەلێن هەندی قوماش کە خرایە ئاوەوە تێدەچی واتە کورت دەبێتەوە بزوتنەوەی گورانیش تێچوە . بچوک بونەوەی بزوتنەوەی گوران تەنها خەمی هەندێک گورانخوازە کە ئومێدی زۆریان لەسەر دوا روژی بزوتنەوەکە هەلچنیبو. بەلام کورەکانی کاک نەوشیروان کە لە ئێستادا خاوەنی بزوتنەوەی گۆرانن، بەلایانەوە گرنگ نییە بزوتنەوەکە چی لێدێت ، ئەوان تەنها پێویستیان بە ناوی بزوتنەوەکەیە وەکو چەترێک بۆ شاردنەوەی کۆمپانیا بازرگانیەکەیان . ئازیزان : من هاتوم باسی 10 سالی خەباتی بزوتنەوەی گوران دەکەم. ، چۆن دروستبوو ، بۆچی دروست بوو‌و ، چی بەدەست هێنا ، بۆچی وەکو بەفر توایەوە ، هۆکاری دروستبون و نەمانی ئەم بزوتنەوەیە چیبو ، کارەکتەرە ئەساسیەکانی ئەم بزوتنەوەیەو رۆلێان چۆن بوو دواجار باسی ئایندەی ئەم بزوتنەوەیە دەکەم . ئەمە بەشێکە لە مێژوی میللەتەکەم و سەرکردەکانی و، زۆر بە ئەمانەتەوە باسی هەموو روداوەکان دەکەم چونکە ئەمە دەبێتە بەشێک لە مێژوی میللەتەکەمان. ماوەتەوە ئەوەی تۆ ئەمەت بە دلە یان بەدلت نییە ، پێت خۆشە یان ناخۆش، ئازادی چۆن بیردەکەیتەوە و بە هەمان شێوەش منیش ئازادم چۆن بیر بکەمەوە. حەز دەکم بزانن من ئەم نوسینەی خۆم زور بە گرنگتر‌و پێویستر دەزانم وەکو لە خەباتی پیشمەرگایەتیتم ، بەو هیوایەی لەم رێگایەوە ئەوانە هۆشیار بکەمەوە کە سۆز‌و سیاسەت بۆ چاکەی گشتی لێکجیاناکەنەوە.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار ده‌ڕوات ، به‌رپرسه‌كانیش له‌و دۆخه دوو لایه‌نن : یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی ریفراندۆمیان كرد‌و حسابیان بۆ كه‌س نه‌كردو دواتریش هه‌ڵاتن دوه‌م : ئه‌وانه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوونه هۆی پرش و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و تێكشكانی گیانی ئه‌و هێزه. له كه‌ركوك چوار هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چووه تا ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد " لیستی برایه‌تی كه‌ركوك " له كۆی 41كورسی 26 كورسی به ده‌ست هێناو توركمان 9و عه‌ره‌ب 6 ،ئه‌وه‌ی خواره‌وه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوودا . له چوار هه‌ڵبژاردنی رابردوودا له كه‌ركوك ده‌نگه‌كان به‌م جۆره بوونه : 2005 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كورد 237303 ده‌نگی هێنا له هه‌ڵبژاردنی 2010 كورد: 269015 ده‌نگی هێنا عه‌ره‌ب و توركمان : 243543ده‌نگیان هێنا له هه‌ڵبژاردنی 2014 كورد به گشتی : 310701 ده‌نگی هێنا عه‌ره‌ب و توركمان : 25488 ده‌نگیان هێنا له هه‌ڵبژاردنی 2018 كورد به گشتی : 216340 ده‌نگ عه‌ره‌ب: 154991ده‌نگ توركمان : 82033 ده‌نگ هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژمارانه كه‌م و كورتی كه‌می تیایه‌و ره‌نگه زۆر ورد و ته‌واو نه‌بن ، به‌ڵام زۆر نزیكن ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یر بكه‌ن له دوا هه‌ڵبژاردنا كورد نزیكه‌ی 90 هه‌زار ده‌نگ كه‌می كردووه له چاو هه‌ڵبژاردنی 2014وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسیه‌یه‌كه پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كان حسابی وردی بۆ بكه‌ن ، له دوا هه‌ڵبژاردنا خه‌ڵك به تكاو داوا لێكردنیش ناڕۆی بۆ ده‌نگدان ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی لایه‌نێك له ناو كوردا و له گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان فێڵی له لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرد ، من ئه‌مه‌م به چاوی خۆم بینی ، هه‌ڵبه‌ت له 2014ه‌ش له قوتابخانه‌ی پیره مێرد ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌نگم لێ ئه‌دا گه‌نج هه‌بوو بلوسێكی له‌به‌ر كردبوو كه وێنه‌ی سه‌ری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بوو شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه ده‌یان ده‌نگی داوه ، ده‌نگدان له بری ئه‌وانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌كه نایه‌ن بۆ ده‌نگدان .
حلمی رەسول رەزا بە گوێرەی ئەو زانیارانەی باس لەپرۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردن دەکەن، کوردستان ڕووبەڕووی هیچ مەترسیەک نابێتەوە وەک ئەوەی ئەم ئێوارەیە ئەندام پەرلەمانانی کورد ئاماژەیان پێ‌کرد کە گوایە ئیرادەی کورد پێشێل کراوە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە، ۱- بە گوێرەی پرۆژە یاساکە هەرقەزایەک نوێنەری تایبەت بە خۆی دەبێت و تەنها کاندیدانی شارەگەورەکان دەرناچن، وەک دەبینین تاکو ئێستا هەربەنمونەیەکی بچوک چەمچەماڵ و کەلار و چەندین قەزای تریش نوێنەری خۆیان لە پەرلەماندا نەبینیوە. ئەمەش بەلای کەمەوە دادگەریەکی زۆری تیاداهەیە بۆ ئەوەی قەزاکان نوێنەری خۆیان هەبێت، ۲- فرسەتێکی زۆرباشە بۆ خەڵکی بێلایەن و ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکاریگەرەکانی دەرەوەی حیزبەکان، خەڵکی خەمخۆری نەتەوەخواز کورد نێو کۆمەڵگای کوردی بۆ ئەوەی خۆیان هەڵبژێرن و بچنەپەرلەمان، خەڵکی کوردستانیش دەمێکە بەدوای خەونی گەورەی وایە، تاوەکو هەست بەدەنگی خۆیان بکەن، ئەمەش وادەکات ئەم نوێنەرە بەدەم داوای خەڵکەوەبێت و لەخەمی خەڵکدابێت. ۳- دەربارەی ترسی پڕۆژە یاساکە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکانی دەرەوەی هەرێم، بەگوێرەی زانیاریەکان هیچ مەتریسەک درووست ناکات، لەبەرئەوەی سنوری هەریەک لەقەزاکانی خانەقین و جەلەولا و سەعدیەو قەرەتەپەو جەبارەو قۆرەتو سەرەڕای دەنگدەرانی ماددەی ٪٤۰ سنوری خانەقین نزیکەی ۱۸۰ هەزار دەنگدەرن، بەلایەنی کەمەوە کورسیەکانی خۆیان بەدەست بهێنن، ٤- هەرچی شاری خورماتوە کە (۱۷بۆ۲۲) هەزار دەنگدەریان هەیە، لە دوای ساڵی ۲۰۰۳هیچ نوێنەرێکیان نەبوە، بەڵام ئەم جارە بەپێی پڕۆژە یاساکە، دەنگەکانیان لەناو پارێزگای تکریتدا ون نابێت. ٥- شارۆچکەی مەخمور کەخاوەنی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار دەنگدەرن، بەهەمانشێوە دەبنە خاوەنی نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان. ٦- لەبارەی شەنگالەوە نزیکەی ۳۰۰هەزار دەنگدەری هەیە، ئەوە وادەکات ئێزیدیەکان ببنەخاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان، هەروەها دەبنە خاوەنی زیاتر لە سێ کورسی پەرلەمان، ئەوە وادەکات چیتر حیزبەکان خێریان پێنەکەن بەناوی پێدانی پەرلەمانتار و بەڵکو ئەوە وادەکات لەمەودوا حیزبەکان بکەونە دوای ئێزیدیەکان بۆ ئەوەی نوێنەریان بۆ بنێرنە پەرلەمان. ۷- هەرچی ترسی کوردیشە لەپارێزگای کەرکوک ئەوەیە گوایە لەداقوق ڕێژەی عەرەب لە کورد زیاترە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەک لەناو شارەکەدا ڕێژەی کورد و عەرەب وەک یەکن بەڕێژەی٪٤۱ و ڕەنگە کورد بتوانێ ئەم شارە بباتەوە ئەگەر عەرەبی دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر کە گەڕاونەتەوە بۆ ئەم شارە دەنگ نەدەن، بۆیە دەتوانرێت ململانێیەکی باش و قورسی مەدەنی لەبارەی کورسیەکەیەوە بەڕێوەبچێت، ئەمەش پروسەی دیموکراسی باشتر دەکات و زیاتر ناوچەکە خزمەت گوزاری بەخۆیەوە دەبینێتەوە، هەر بەپێی زانیاریەکان ئەگەر بێت و لە قەزای دووبز کورد یەک کاندیدی هەبێت دەتوانێ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ. ئەوانەی باس مەترسیەکانی دوو کورسیەکەی قەزای حەویجە دەکەن، ڕوون و ئاشکرایە لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ئەوان دووکورسیەکەی خۆیان مسۆگەر کردوە. بەڵکو ئەوە مەرترسی نیە لەسەر قەزیەی نەتەوەی کورد، بەڵکو ئەوە مەترسیە لەسەر بەرژەوەندی باڵای حیزبیەکان، بۆیە هاتونەتەدەر، بەڵام ئەوەی سەیرە دوای هاتنە دەرەوەیان لەهۆڵی پەرلەمان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان بۆ ڕای گشتی بەپێی داتە نەخستەڕوو، تاوەکو خەڵکی کورد بەرچاوی ڕونبێت، خەڵکی کوردستان پاڵپشتیان بکەن، بۆیە وەک هەمیشە ئەم کەیسەشیان وەکو کەیسەکانیتر بەلێڵی هێشتەوە.
خه‌ڵات عومه‌ر هه‌رزوو له دوایی ساڵی 2004 وه وكاتیێك ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ((موقته‌دا سه‌در)) له‌دوای ڕوداوه‌كانی نه‌جه‌فه‌وه گه‌شایه‌وه ،سه‌رردار حاجی((قاسم سوله‌یمانی)) په‌یوه‌ندیه‌كی گه رمی له‌گه‌ڵدا به‌ست . له سه‌ردانی دوووهه‌می دا بۆ ئێران و به‌قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری دانیشتنه كه‌بوون ، ((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ،موقته‌دا سه‌دری به ((حوسێن نه‌سڕوڵا)) ی ئێراق وه‌سفكردووه . بۆ ئێران داگیركردنی ئێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه دابوو كۆتایی به‌ڕژێمی به‌عس وده‌سه‌ڵاتی (( سه‌دام حوسێن)) ده‌هێنێت .ده‌ناوه‌كی تر ئێران چاوی له سه‌رئه‌وه‌بوو ، ئه‌مریكا له ئێراق دا دوچاری شكستێكی گه‌وره بێت .به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌یه‌ك ئه‌و شكسته ئه‌مریكاییه ده‌ره‌نجام زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران بگه‌ێنێت . بارودۆخی ئێراقی دوای سه‌دام حوسێن هه‌ریه‌كه له ئێران وئه‌مریكای ناچاركرد كه له سه‌ر زه‌مین جۆرێك له هه‌مئاهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌بێت .هه‌رله سه‌ره‌تا شه‌وه تائێستا پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق مه حكومه به‌و هه‌مئاهه‌نگیه‌وه . شاردراوه نیه له سه‌ره‌تادا ئێران پشتیوانی وكۆمه‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در))ی ده‌كرد . ( به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌دریه‌كان بێت ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌وچه‌ند ساڵه دا كه ڕوبه‌ڕی وئه‌مریكاییه‌كان بوونه‌ته‌وه ،هه‌تا ساڵی 2008 نزیكه‌ی 6000 كرده‌وه‌ی سه‌ربازیان دژی سوپای ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه .بێگومان ئه‌مه‌ش به‌بێ پشتیوانیكردنی ئێران كارێكی مه‌حاڵه) له‌وسه‌رو به‌نده‌دا ((خامه‌نه‌ئی)) به ده‌نگێكی دلێر ده‌یووت ؛ وڵاته‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان، پشت وپه‌نای ((سه‌در)) ده‌بێت . ((پۆل بریمه‌ر)) ی حاكمی ئه‌مریكایی له ئێراق له‌به‌ر گورزی سه‌دریه‌كان باڕه‌ی لێهه‌ستابوو. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشته ((حه‌سه‌ن ڕوحانی)) كه ئه‌وده‌مه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بوو. دۆسێی ((سه‌در)) به دۆسێ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران هه‌مبه‌ركرا. ((ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری)) كه وده‌مه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی ئێراق بوو ، له به‌غداوه فڕی بۆ تاران وپه‌یامێكی ئه‌مریكایی گه‌یانده سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران . هێنده‌ی نه‌برد سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا وتی ؛ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌مریكا دوو دڕنده‌ترین دوژمنی ئێرانی له ئه‌فغانستان وئێراق ڕیشه‌كێشكردووه .له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی كاروباری ناوچه‌كه ، خه‌ریكه ده‌مانخه‌نه سه‌نگه‌ری سه‌دام حوسێن وتاڵیبانه‌وه ! سیاسه‌ت دایك وباوكی نیه ،له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئێران پشتی كرده سه‌درو ،كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی سایته‌كانی سوپای پاسداران ، سه‌دریه‌كان به ((موجاهیدینی خه‌لق)) به‌راورد بكه‌ن و سه‌دری باوك له گۆڕدا ڕابچڵه‌كێنن و،به شان وباڵی ((مه‌جلیسی ئه‌علا)) و((حیزبی ده‌عوه)) دا هه‌ڵبده‌ن ! له ساڵی 2004 وه هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌كانی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) وئێران ،به هه‌ورازو نشێودا ڕۆیشتووه ،ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هێڵێكی بیانی بۆئه‌و په‌یوه‌ندیانه بكێشین ،هه‌رگیز نه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه پێ وایه ، موقته‌دا ژماره‌یه‌كی ئێرانیه وگه‌مه‌ی سه‌دریه‌كان له ئێراق سه‌ربوبه‌ری ئێرانیه. له ساڵی 2008 دا كاتێك ((نوری ئه‌لمالیكی)) هه‌ڵمه‌تی ((صوله الفرسان)) ی دژی موقته‌دا و((جیش المهدی )) ده‌ستپێكرد ، ده‌وترا حكومه‌ت ئه‌وكاره‌ی بۆته‌مبێكرنی سه‌دریه‌كان ده‌كات كه گوایه ئێران پشت وپه‌نایانه ،كه چی ئه‌و كاره ته‌واو پێچه‌وانه، بوو مالیكی به پشتیوانی ئێران وئه‌مریكا ئه‌وكاره‌ی دژی موقته‌دا كرد ،هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا . ساڵی 2010 ودوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق ، ((قاسم سولێمانی)) له به‌ره‌به‌یانی چه‌ژنی قورباندا ، له شاری ((قوم)) سه‌ركرده شیعه‌كانی كۆكرده‌وه ( به موقته‌دا ئه‌لسه‌دریشه‌وه كه ئه‌وماوه‌یه له ئێران بوو) داوای لێ‌كردن پشتیوانی ویلایه‌تی دووه‌می مالكی بكه‌ن . له دوای ئه‌وه موقته‌دا نه‌یشارده‌وه كه به‌ناچاری وله ژێر فشاری ئێران‌دا ئه‌وه‌ی قبوڵكردوه . ئێران ئه‌مه‌ی پێخۆش نه‌بوو .هه‌رچۆن ئه‌وه‌شی پێخۆش نه‌بوو دووساڵ له دوای ئه‌وه ،موقته‌دا بێته كوردستان وله گه‌ڵ ((بارزانی )) و((عه‌لاوی)) دا هه‌وڵی ئه‌و بدات متمانه له مالكی بسه‌ندرێته‌وه . له گێڕانه‌وه‌ی به شێك له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆكوردستان ، ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) باس له‌وه ده‌كات كه ((قاسم سولیمانی)) تیایدا كولوكافربووه ، بۆئه‌وه‌ی سه فه‌ری كوردستان نه كات به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داوه. زۆرجار موقته‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی ئێرانه وه هه ڵسوكه‌وتی كردووه، له‌و جارانه‌ش ساڵی 2013 بوو كاتیك كۆتایی به گۆشه گیریه‌كه‌ی ئێرانی هیناو له گه‌رمه‌ی خۆپپَشاندانی سونه‌كانی ئێراق دا گه‌ڕایه‌وه گۆڕِه‌پانی سیاسی و به ئاشكرا ده‌نگی خسته پاڵ ده‌نگیان ودا كۆكی له داواكاریه‌كانیان كرد و، له گه‌ڵ نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئێران‌دا كه ((ده‌سته‌ی زانایانی سونه‌ی ئێراق) بوو پێكهاته‌وه و ، له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی فه‌لوجه‌و، له ((غه‌وزی گیلانی)) یش له به‌غدا نوێژی له‌گه‌ڵ دابه‌ستن . زۆرجار موقته‌دا ئێرانی توڕه‌كردووه ،خۆكه لایه‌نگرانی په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وزیاندا وپه‌رله‌مانیان داگیركرد ،ئێرانیه‌كان وتیان موقته‌دا هیچی تیانه هێشتۆته‌وه. سایته ئێرانیه‌كان كه‌وتنه وێزه‌ی ، هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پێگه‌ی ((تابناك))ی نزیك له سوپای پاسداران نووسی بوو ی ((پێویسته موقته‌دا به یه‌كجاری وازله سیاسه‌ت بهێنێت وبچێت به‌لای ته‌واوكردنی خوێندنی ئاینیه‌وه)) سه‌باره‌ت به موقته‌دا سه‌درده‌وترێت كه پراگماتی نیه ،بێگومان جاران واشیان به ((خومه‌ینی)) ده‌وت ،كه‌چی به‌ڵگه نامه نوێكان ده‌یسه‌لمێن كه خومه‌ینی هه‌رگیز ده‌رگای حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی له ئه‌مریكا دانه خستووه . دیاره موقته‌دا ش ده‌رگای حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی له‌ئێران دا نه‌خستووه و، ڕه‌نگه نه‌شتوانێت وازوو دایبخات ، به‌ڵام شتی گرنگ كه ((موقته‌دا)) كردی له‌ناو خه‌ڵك وله‌سه‌ر شه‌قام ئه‌وه‌بوو كه هه‌یبه‌تی بۆ ((موقه‌ده‌س)) وپرۆژه‌ی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) و،ته‌نانه‌ت به شێوه باوه‌كه‌ی بۆ مه‌رجه‌عیه‌تی ((نه‌جه‌ف)) یش نه هێشته‌وه . له‌نێو هێزه سیاسیه‌كانی ئێراق دا وبه هه‌موو ئه و هێزه شیعانه‌ش كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات ناتوانن ،له‌ناو جه‌ماوه‌ری شیعه‌شدا كه‌مترین جۆش وخرۆش دروستبكه‌ن ،به‌ڵام موقته‌دا له‌وه‌زیاتریشی كرد. سه ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ((عادل عبد المهدی)) كوتله كه‌ی سه‌درو، كوتله‌ی(( فه‌تح)) ی ((هادی ئه‌لعامری)) پێكیان هێنا ،به‌ڵام سه‌دریه‌كان هه‌رخۆشیان بوون به هه‌وێنی ئه‌وخۆپێشاندانه‌ی كه كۆتاییان پێهێنا .به ئێستاشه‌وه ئه‌گه‌رچی ((سه‌در)) نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆپێشاندانه‌كان به ڕێوه ببه‌ن ، به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری خۆپێشه‌نده ران له‌سه‌دریه‌كانن ،چله به‌غداو له شاره‌كانی باشوریش. بێگومان ئێستا خۆپێشانده‌ران هه‌موویان لایه‌نگری سه‌در نین و ،ڕوداوه‌كان به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا شوناسی خۆپێشه‌نده‌ران تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی شیعه‌ش تێبپه‌ڕێنێت . ئه‌م باسه م سه‌باره‌ت دیارده‌ی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) نیه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ چوونه ناودیمه‌نی گشتی ڕوداوه‌كانی ئێراقه كه تێیدا وێنه‌ی ((موقه‌ده‌س)) له‌ق بووه . ((ئیمام خومه‌ینی)) به‌ماوه‌یه‌كی كه م دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی وله‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی به سوپا نه‌بوو ،هه‌رزوو په‌نای برده به ردروستكردنی ((میلیشیا)) و((سوپای پاسداران))ی دروست كرد . داعش زوربه‌ی ناوچه سونه نشینه‌كانی گرت ، به‌ڵام ((سید عه‌لی ئه‌لسیستانی)) هه‌تا مه‌ترسی نه‌كه‌وته سه‌ر ناوچه شیعه‌كانی،فتوایی ((جیهاد)) ی نه‌دا . له‌دوای فتواكه‌ی سیستانی ((میلیشیا))ی ((حه‌شدی شه‌عبی)) دروست بوو.به‌ڵام داخۆ فتواكه‌ی سه‌ید كه حه‌شدی دروستكرد ،به‌ته‌نها بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش بوو ،یاخود بۆ پاراستنی حوكمی شیعه‌بوو له ئێراق؟ ! پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ،باشه بۆچی پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێراق سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به سه‌ر داعش دا ڕاگه‌یاند، سه‌ید به‌فتوایه‌ك میلیشیای حه‌شدی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه؟ ! پێده‌چێت پرۆژه‌ی ((موقه‌ده‌س)) ی شیعی ئێرانیبێت ،یان ئێراقی به بێ((میلیشیا)) توانای به‌رده‌وامبوونی نه بێت ،ئه‌گینا بۆچی له ئێران وله ئێراق وله‌سوریاویه‌مه‌ن ،ئه‌م هه‌موو میلیشیایه هه‌یه؟! به پێی هێندێك زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا كه میسریه‌كان ده‌یانوویست ((موحه‌مه‌د مورسی)) بگۆڕن ،ئێرانیه‌كان پێشنیازیان بۆكردبوو ملیشیایه‌ك له ((ئیخوانه‌كان )) دروستبكات! پێده‌چێت مورسی فریانه‌كه‌وتبێت ! هه‌مووئه‌مه‌م بۆئه‌وه‌یه بڵێم خۆپێشاندانه‌كانی ئێراق ڕه‌نگه دراماتیكیانه كۆتایی نه یه‌ت و زۆری بوێت تاده‌ره‌نجامه‌كان ببینین . به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بزانین ده‌ره‌نجامه‌كان چۆن ده بێت پێویسته له سه‌رئه‌وه ڕابوه‌ستین كه ورده ورده ئاینده دروست ده‌كات . ئێستا عه‌رشی ((موقه‌ده‌س)) له‌ق بووه ،به‌ڵام ((میلیشیا)) ماوه وبه‌هێزه وئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه بڵێن ،شتی خراپ به ڕێوه‌یه! بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ،بۆیه ناچارین له سه‌ری بڕۆین.
ئاری محەمەد هەرسین هەندێک جار دەستەواژەی پراگماتیک بە هەڵە بە کار دەهێنرێت، چونکە بە پێوەری سەردەمی ئیدیۆلۆژی تەفسیری بۆ دەکرێت. پراگماتیک کاتێک تانە لێدانە کە ئایدیۆلۆژی لە ئارادابێت. لە سەردەمی ئێمەدا سیاسەتمەداری پراگماتیک زۆرترین شانسی سەرکەوتنی هەیە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی. ما‌م جەلال تاڵەبانی سیاسەتمەدارێکی پراگماتیک بوو، بە مانای سەردەمی ئێمە. زۆر قسە لەسەر نەبەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا، بەڵام دواجار یەکێتی کۆنگرەی بەست و، کۆنگرەکەش بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتوو بوو. یەکەم سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە شکاندنی ڕێچکەی گوتاری دوور و درێژی میوانەکان بوو. یەکێتی بە شکاندنی ئەو ڕێچکەیە، کۆنگرەی لە نمایشەوە کردە ئەرک و کردار. پێدەچێت، توێژێکی گەنج، لە پەراوێزی سەرکردایەتی کەسانی شۆڕشگێڕ و بە ئەزمون سەرتاپای سەرکردایەتی نوێی یەکێتی داگیر بکات. ئەمە شتێکی باشە بەمەرجێک ئەو گەنجانە بە تەبیعەتی (سەرسپی) سیاسەت بکەن. گرنگە لەو ڕاستیە تێبگەن کە سیاسەتکردن بە عەنتەری لە سەرتاسەری مێژوودا کردەوەیەکی فاشیل بووە و، بۆ کەس نەچۆتە سەر و بۆ کە سیش ناچێتە سەر. سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتیمانی هەرچەندە وەک تاکەکان بە هێزیش بێت، بەڵام ئەگەر یەکڕیزی خۆی نەپارێزێت و پەیڕەوی لە مەرکەزیەتێکی مەعقول نەکات، زەرەر بە یەکێتی و بە پڕۆسە ی سیاسی کوردستانیش دەگەیەنێت. دواجار، ئێمەی پارتیش هەر ئەوە ندە مان بۆ دەمێنێتەوە پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئازیزەکانمان لە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بخوازین و، پێکەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی ئەم هەرێمە، لە خزمەتی نەتەوەکەماندا و خاکی پیرۆزی کوردستان بین. ئەگەر کەسانێکیش هێشتا ئەوەندە نەفس نزمن لە ژێر وێنە و ناوی سەرۆک مەسعود بارزانی تانە و توانجی نابەجێ لەم کۆنگرەیەیە و ئەنجامەکانی دەدەن، یان ئەوانەی هێشتا بە ڕۆحیەتی سەردەمی جەلالی و مەلایی لە قوڕی قوڕبەسەریی براکوژیدا چە قیون و ئیهانەی مەلا مستەفا دەکەن و خەریکی شەڕە پەڕۆن (لە کاتێکا پیرۆزترین پارچە پەڕۆ لەسەر ڕوی زە مین ئاڵا چوار ڕەنگەکەی خاکی پیرۆزی کوردستانە و هیچیتر)، هیچ وەڵامێک لە م بەیتەی مامۆستا شوکری فەزلی باشتر نیە: گێرە شێوێنێ کە کای کۆنی بادا لە کنت چاکە هەر لێیخوڕی سەیری دەم و کاوێژی نەکەی ئەم قسانەی بەندە لێرەدا نوسیمەوە، وەک ئەندامێکی پارتی کردومن، بۆیە لەوانەیە خەڵکانیتر هەبن بۆچونیان لە بەندە جیاواز بێت، کە ئەوەش ئاسایی‌ترین شتی ڕوی سەرزە مینە.
ئارام سەعید پێش دەستپێک پرسیارێکی گرنگ هەیە کە ئەویش لەبەرژەوەندی کێ یە مێژوی نەوشیروان مستەفا لەکەدار بکرێت؟ کێن ئەوانەی سود لەوە دەبینن؟ نەوشیروان مستەفا سەرەرای تەمەنیکی دریژ لە سیاسەتکردن و خەباتی شاخ، دەساڵی کۆتایی ژیانی لەخۆبردوییەکی گەورە ی هەبوو کە شانی دایە بەر خەباتێکی سەخت ئەویش روبەروبونەوەی گەندەڵیی و سیاسەتی هەردوو حزبی سەرەکی پارتی و یەکێتی . کاک نەوشیروان لەو قۆناغەدا خۆی ژمارە "یەک" بوە و هەڵوێستەکانی مایەی شانازین، بەڵام لەهیچ کاتێکدا تەنها نەبوو، لەهەر بوارێک‌دا کە کاری کردوە کەسانی ترهاوڕێ و هاوخەباتی بون و لەگەڵی بوون، ئەو راستیە مێژویە نکوڵی ناکریت بەبێ بوونیی ئەو نەدەکرا بزوتنەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی وا بەهێز دروست بکرێت، بەڵام ئەویش خۆی ئەو راستیەی دەزانی کە هاوڕێکانی و هەموو ئەو گەنجانەی لەدەوری بون رۆڵی گرنگیان هەیە و تەنانەت بۆ ئۆپۆزیسیۆن بونیش بەلایەوە گرنگ بوو حزبەکانی تری لەگەڵ بێت. لەناو خودی بزوتنەوەی گۆڕانیشدا لەلای گەنجەکان بەرگری لە سەرکردە کۆنەکان دەکرد و لەلای هاوڕێ کۆنەکانی بەرگری لە گەنجەکان ئەکرد بۆ ئەوەی هاوسەنگی بپاریزێت. راستیەک هەیە کە هاورێیانی بزوتنەوەی گۆڕان دەبیت ئاگاداری بن، ئەویش ناکریت بڵێین نابێت رەخنە لە کاک نەوشیروان بگیرێت،چونکە خۆی لەو کەسانە بوو چۆن ماڵەکەی هەمیشە کراوە بوو دڵیشی کراوە بوو بۆ سەرنج و رەخنەی خەڵک و زۆر بەباشی گوێی لە نەیارەکانی دەگرت.ئەوانەی لەنزیکەوە ناسیویانە دەزانن جەند گوێگرێکی بەتوانا بوو بۆ هەموان. هەربۆیە کە رەخنەی لێ دەگیرێت بە ئارگیومێنت و لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە سیاسەتکردنی لەو قۆناغەدا هەڵە یان کورتبینی هەبوە،یان دەکرا هەلوێستەکە بەشێوەیەکی تر بوایە،نابیت نیگەران بن، بۆ نمونە کاتێک باسی بەکارهێنانی وەرەقە سیاسیەکانی گۆران دەکەین لەبەرامبەر یەکێتی و پارتیدا دەبێت پێداچونەوە بکرێت بەوەی ئایا راست بوو گۆڕان لەگەل یەکێتی هاوپەیمان بێت دژی پارتی؟ یان هاوپەیمانی پارتی بیت دژی یەکێتی؟ ئایا ئەو سیاسەتە باش بوو کە گۆران بڕیاریدا بچێتە حکومەتەوە؟ یان حاڵی ئێستای بزوتنەوەکە چەند پەیوەندی بە سیاسەتەکانی رابردوەوە هەیە؟ یان بزوتنەوەکە لە رابردو ئێستادا راوبۆچونیی لەسەر تەوریس چیە؟ کە ئەمانە دەکرێت شیکاری بابەتیانەی بۆ بکرێت و رەخنەی لێ بگیرێت،وەک وانەی مێژویی سودیان لێ وەربگیرێت. یان ئایا بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا سیاسەتکردنی بەو ئاراستەیە کە بیەوێت نەوشیروان مستەفا بەتەنها بۆخۆی قۆرخ کات و نەهیڵێت وەک کەسایەتیەکی سیاسی نیشتمانی سەیری بکرێت؟ ئایا نەوشیروان مستەفا پێویستی بەوەیە کە یەکێک رەخنەی لێگرت ئیتر رەخنەگر جنێوباران بکرێت؟ لە سەردەمی شەری ناوخۆدا (پێش ٣١ ی ئابی ١٩٩٦) لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا ، مەسعود بارزانی گلەیی لە نەوشیروان موستەفا کردوە بەوەی کە ناکرێت مەلا موستەفای بارزانی بکرێتە ئامانج و هێرشی راگەیاندنی بکرێتە سەر. کاك نەوشیروان وەڵامیداوەتەوە و وتویەتی: کە ئێوە دەچن لە پشتی مەلا موستەفاوە قسە بە ئێمە دەڵێن و مەلا موستەفای بارزانی دەکەن بە سەنگەر، هەڵبەت کە ئێمەیش گولەتان پێوە دەنێین (لێرەدا کاك نەوشیروان مەبەستی وەڵامی میدیایی بوە) ئەوا گولەکانمان رەنگە بەر سەنگەرەکە بکەوێت. کەئەگەر خویندنەوەیەکی بۆ بکەین مەبەست لێی ئەوەیە سەرکردایەتی پارتی پاش کۆچی دوایی مەلا موستەفای بارزانی ، رۆژ لە دوای رۆژ رۆڵێکی خراپیان گێڕا لەوەی مەلا موستەفا لە سەرکردەیەکی میللی نەتەوەیەكەوە بگۆڕن بۆ سەرکردەی تەنها حیزبێك. رێك بە پێچەوانەی دید و بیری سیاسی کاك نەوشیروان، دوای کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیە، لێرە و لەوێ دەبیستین کە گوایە کاك نەوشیروان تەنها موڵکی بزوتنەوەی گۆڕانە و کەس بۆی نیە ناوی بهێنێت و باسی بکات. ئەمەش دیاردەیەکی سەیرە کە گروپێك یان بزوتنەوەیەکی سیاسی بە ستایش‌کردن یان رەخنەگرتن لە سەرکردەکەی لەلایەن کەسانیترەوە ناخۆشحاڵ و نیگەران ببێت. ئەمە وەك ئەوەیە کە حیزبی کۆماری ئەمەریکا ئەبراهام لینکۆڵن بە موڵکی خۆیان بزانن و نیگەران بن خەڵکانی تر ستایش یان رەخنەی بکەن، یان پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رێگە نەدەن جگە لە ئەندامانی پارتەکەیان کەس باسی وینستن چەرچل بکات و کەڵك لە دید و فیکری سیاسی ئەو سەرکردە بەریتانیە وەربگرن. لەکۆتایدا نەوشیروان مستەفا کۆچیکرد و رێکخەری بزوتنەوەیەکی رەسەن و گرنگ بوو لەو قۆناغە مێژوییەدا، مەرگی ئەوهەمومانی خەمبار کرد، بەڵام ئێستا دەبێت بۆپرسیارەکان ئەوانە وەڵام بدەنەوە کە ماون، ئەوسەرکردانەی دەبێت بزانن دوای مەرگیی ئەو، پرسیار زۆرەو قۆناغیکی مێژویی گرنگ تێپەڕیوە و دەبێت دیراسە بکریت. نابێت بەبێدەنگی سیاسەت بکەن و روداوەکان تیپەرن بەبێ ئەوەی لە میدیا هیچ بدرکێنن، دەبێت وەڵامی بدەنەوە. ئەگەر رەخنە بە ئارگیومێنت بێت و لەسەر بنەمای زانستی و ئەقڵانی بکرێت دەبێت خۆشحاڵ بن نەک ئەو رەخنانەی دوورن لەهەمو بیرکردنەوەیەکی لۆژیکیی کە بەداخەوە بەشێکی ئەو پۆپۆلیستانەن کە بزوتنەوەی گۆڕانیش لێیان بێبەری نیە و لە رابردودا گرنگیی پێداون.
ھێمن کەریم ناوچەكە لە گۆڕانكاریدایە، زلهێزەكان هەریەكە و هەوڵی دۆستەكەیەتی سەلامەت بێت تێیدا، شەڕی سارد و گەرم لەنێوان داردەست و وەكیلەكانیان بەردەوامی هەیە، عیراق چواردەوری گەرم و خۆی ناكرێت سارد بێت، هەرچی نەیاری ئێرانە دەیەوێت عیراق بكاتە گۆمی خوێن، هەرچی دۆستی ئێرانیشە دەیەوێت عیراق ئارام بێت، نە ئەوەی ئێران لەخەمی عیراقدان نە ئەو بەرەیەشی دژی ئێرانن. روونە ئەوانەی دژی ئێرانن شەڕی بەوەكالەتیان لەعیراق هەڵگیرساندەوە، تا بەو هیوایەی ئەم ململانێ خوێناوییە بگاتە تاران و قوم، هەرچی بەرەی ئێرانیشە دەیانەوێت ئێران نەكەوێتە ئەو گۆمی خوێنەوە، بۆیە دەستیان بەعیراقەوەیە، بە هەر بارێكدا بێت واپێناچێت ئەم بارودۆخە و ئەو ململانێیەی عیراق وا بەئاسانی و بەخێر تەواو بێت. ئەوەتا بەناوی هەرچی مەزهەبی (شیعە – سوننی)یە دەستیانكردووە بەبێ نرخكردنی دونیا و عەقڵ، شتێك نەماوەتەوە بەناوی عەقڵی رابەرایەتیكردن لەعیراقدا. عیراق شەڕی وەكالەتی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەی دەبات و زۆرجار وا پیشانیش دەدرێت هێشتا ئەم ماڵوێرانییە لەسەرەتایدایە، هێشتا ئەم پوچگەرایی و رسواییكردنی تاكی عیراقییە دەستی پێنەكردووە، هێشتا شكاندنی كەرامەتی عیراقی بەخێرهاتنی نەكراوە و بەڕێوەیە، ئەم شەڕانەش كە كەرامەتی عیراقی وێرانكردووە لەنێوان بەرەكانی (ئەمریكا و فەرەنسا و روسیا و سعودیە و ئێران و توركیا)یە، هەرچی ئیقلیم و نێودەوڵەتییە لەنێوان خۆشیاندا ناكۆكن، بۆ نموونە روسیا دۆستە لەگەڵ توركیا لەدۆخی سوریادا، بەڵام لەبەرەی ئەوروپا دژی توركیایە، روسیا دۆست و هاوپەیمانی ئێرانە لەعیراق، كەچی لەكێشەی نێوان ئەمریكا و ئێران‌دا تا ئەندازەیەك لەبەرەی ئەمریكایە، بەڵام بۆ بەردەوامی ململانێكانی رۆژئاوا لەدژی ئێرانە، كەوایە ئەم سەردەمی نێودەوڵەتییە سەردەمی خیانەتە بۆ مانەوە، بەهای مرۆیی تەنها قسەیە و هیچی تر. بەگشتی دۆخی چواردەوری عیراق ناجێگیرە و دەستوەردان لەناو عیراقیشدا بەهەر چەشنێك بێت هەر باش ناگەڕێت، هەرچی توركیایە دەیەوێت كەسی خۆی و دۆستی خۆی سەرخات و بیكاتە سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەرچی ئێرانیشە عیراق بە شادەماری خۆی دەزانێت و رێگەنادات دەستوەردانی توركیا و ئەمریكا پلانی ئێران لەعیراق پەرت بكات، هەر بۆیە زۆر بەڕوونی و بەئاشكرا نوێنەری ئێرانی لەعیراقدا لەنێوان هێزە عیراقییەكاندایە و دەیەوێت رێكیان بخات، لەڕاستیدا ئەوەی ئێران بۆ عیراقی دەكات لەم كاتەدا، دەتوانین وەك دەستی خێر لەقەڵەمی بدەین، چونكە سەركردەكانی عیراق، سەركردەی راستەقینەی خۆیان نین، بۆیە ئێستا هێندە ناكۆكن گەر ئێرانییەكان نەبن ئەوا شەقامی عیراقی دەكەنە گۆمی خوێن. من پێچەوانەی ئەو كەسانەم كە بڕوایان وایە ئێران دۆخی عیراقی تێكدابێت، لەڕاستیدا عیراق خۆی وڵاتی ناكۆكییەكانە، شەقامی ململانێی هەموو دەوڵەتەكانە، هەر بۆیە هیچ سەركردەیەكی عیراقی نییە، روئیای دەرەكی بۆ نەهاتبێت، گەر لەم نێوەندەشدا ئێرانییەكان لێگەڕێن، وڵاتی تر بەڕێوەیان دەبات. بۆ نموونە توركییەكان، سعودییەكان و زۆریتر. كێشە و ململانێكانی سەد ساڵی عیراق بەئێستاشەوە لەبنەڕەتدا كێشەی تەواوی عیراقییەكان نییە، بەڵكو روونە كە كێشەی كۆی عەرەب و ئێرانییەكانە، كێشەی عوسمانی و مێژووی ئیسلامە، مێژووی عیراق لەبنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی عەرەب و مێژووی عەرەبیش دەگەڕێتەوە بۆ ململانێكانی نێوان سەفەویەكان و ململانێی نێوان شیعە و سوننەكان و خێڵە دەشتەكییەكان و هاتنی پەیامی ئیسلام و تەنانەت كێشەی رۆمەكان. روونە كە عیراق وڵاتێكە تووشی ئیفلیجی بووە و ئەم ئیفلیجییەش هی ئێستای نییە، هەستانەوەشی بە دەوا و دەرمان نییە، بەگۆڕینی ئەو دكتۆرەیە كە چەندین ساڵە دەرمانی ئەم دەردەی عیراقی پێناكرێت. واتە گۆڕینی كۆی سیستەمی حكومڕانی عیراق، سیستەمێك كە بتوانێت دەسەڵاتدارانی ناچار بكات خۆیان بن، شەقامی عیراقی تا ئێستا بەخواستی ئێرانی و توركی و ئەمریكییەكان دەجوڵێنرێت. بەدیوێكی تردا، كێشەی عیراق چارە نابێت هەتا كێشەی توركیا بەلایەكدا نەكەوێت، واتە هەتا توركیا ئەم توركیایەی ئێستا بێت دۆخی عیراق هەر ئەم دۆخە دەبێت، هەتا ئێران هەمان تێڕوانینی ئیستای بۆ عیراق هەبێت، كێ ببێتە سەرۆك وەزیران جا زۆرینەی كوتلەی پەرلەمانی عیراقیشی لەگەڵ بێت، ئەوا عیراق خۆی نییە و خۆی بەڕێوەی نابات. لەم نێوەندەشدا خۆسازان بۆ دەرچوون لەترازان لە هەرێمی كوردستان گرنگە، گرنگتر ئەوەیە بارودۆخی حزبی و ناوخۆی كورد بە چەشنێك رێكبخرێت كە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی چوار دەوردا بگونجێت و بەو كەشە نوێیە سیاسییەی كە دێتە ئاراوە، تازە بێت و بتوانێت بەگەنجیی وێنەی تازە بكێشێت، هەرێمی كوردستان با هیچ نەبێت لە عیراق سیاسەتی جودا و جیاواز بێت و تازە ببینرێت و وەك ئەو وێنەی بۆ نەكێشرێت.
پەیمان عیزەدین پڕۆژەی پێشنیازی یاسای ئەنجومەنی نیشتیمانیی میدیا لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دەستەیەک لە ئەکادیمی و پسپۆڕانی میدیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان گەڵاڵە کراوە ، خۆشبەختانە هێشتا پڕۆژەیە و بواری گۆڕانگاری و دەستکاریکردنی ماوە . ئەگەر بە وردی ئەم پڕۆژەیە بخوێنینەوە ،ئەبینین پەیوەندیەکی توندی لەگەڵ ڕەخنە و مامەڵەکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ ڕەخنەدا هەیە ،بۆیە بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکە و دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ،بەبڕوای من گرنگە بە خێرایی بچینەوە بەسەر مێژوی رەخنە و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و دەسەڵات و حیزب لە باشوری کوردستاندا . ڕەخنەی سیاسی ئەگەر بەتەنیا سەیری بکەین ، ڕاوەستان و قسەکردنە لەسەر ئەو هەڵە و کەموکوڕیە سیاسیانەی لەلایەن کەس یان پارت یان دەسەڵاتێکی سیاسیەوە ڕودەدات و کاریگەریان دەبێت لەسەر ژیان و بەرژەوەندی گشتی و دەستنیشانکردنی سیستمی سیاسی ، مەبەستی ڕەخنەی سیاسیش ئاگادارکردنەوەیە لەو هەڵانە و بەردەوام نەبونە لەسەری ، ئیتر ئەو ڕەخنانە بە شێواز و فۆرمی جیاجیا دەردەکەون ، یان لەڕێی هونەرەوە یا بەهۆی وتار و بابەتە ئەدەبیەکانەوە یاخود لەڕێی میدیاوە یا بەهۆی تەنز و نوکتەی سیاسیەوە.جا ئەگەر ئاوا سەیری بون و گرنگی ڕخنە بکەین ، ئەبێت تاک جێگەی بایەخ بێ و لایەنی ڕەخنە لێ‌گیراو ڕاو و سەرنجی تاکی ڕەخنەگری بۆ گرنگ بێ تا ڕادەی ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی، بۆیە و بە نەبونی ڕۆڵ و قورسایی ڕەخنە و ڕەخنەگرلەسەر کار و بڕیاری سیاسی، دەبینین لە کۆمەڵگای ئێمەدا ڕەخنە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەرئەکێشێ بۆ تەشهیرکردن و بێڕێزیکردن بە بەرامبەر ، لەلایەکی تریشەوە کە دەسەڵات ڕای کەسی بۆ گرنگ نەبو و سیستم دیکتاتۆری بو ئەوکات شتێک نامێنێتەوە بەناوی ڕەخنە و ئەوەی جێگای دەگرێتەوە ڕق و تۆڵەکردنەوەیە کە ئەوانیش کەناڵی خۆیان دروست ئەکەن بۆ ئاڕاستەکردنی . بۆیە بە گرنگی ئەزانم بەخێرایی بگەڕێیەوە سەر هەندێ لە بون و کاریگەریەکانی ڕەخنەی سیاسی لەناو ئەو پارتە سیاسیانەی کە ئێستا حکومەتیان پێکهێناوە ونوێنەرانی ئەوانیش لەپەرلەمان (لە ئەگەری چونی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان ) دەنگ بە دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە ئەدەن. ڕەخنە وپارتی دیموکراتی کوردستان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا پانتاییەکی فراوان بۆ ڕەخنەگرتن نیە ، پارتێکە پێکهاتە و ئۆرگان و سیستمی بەڕێوەبردنەکەی دیاریکراو و جێگیرە ، خاوەندارێتی پارتەکە بۆ بنەماڵەی بارزانیە و کۆی پارتیەکانیش ئەمەیان قبوڵە و بەهەڵەی نازانن، لەگەڵ دەرکەوتنی ناڕەزایی و ڕەخنە لەلایەن بەڕێزان ئیبراهیم ئەحمەد و ما‌م جلال و هاوڕێکانیانەوە ،جیابونەوە ڕویدا و ئەو ڕەخنانە لاناو پارتیدا جێی نەبوەوە ، نە ڕخنەلێگیراوان ئەو شێوازی حکومڕانیەیان بەهەڵە ئەزانی تا گوێ‌بگرن و ڕاستی بکەنەوە ،نە ڕەخنەگرانیش ڕاکانی خۆیان پێ هەڵە بو تا پەشیمان ببنەوە ، لە مێژوی نزیکتریشدا کە کاک جەوهەر نامیق ڕەخنەی هەبو لەناو حیزبەکەدا جێی نەبوەوە و هاتە دەرەوەی پارتی ، بەڵام لەگەڵ ئەم ڕاستیانەشدا ڕەخنەگری باش و بەتوانا هەن لەناو پارتیدا کە ئاڕاستەی ڕەخنەکانیان بەغەیرە پارتیە و ئەوە یەکلایی بۆتەوە کە ڕەخنەگرتن لە ئەدای پارتی رێپێدراو نیە بە تایبەتی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی حیزب. ڕەخنە و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان سەرەتای دروستبونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،ڕەخنە بەشێکی خوازراو و ئەرێنی بو، ڕخنە و ڕەخنە لەخۆگرتن شانازی و خاڵی جیاکەرەوەی یەکێتی بو لە پارتی ، تا ئەو کاتەی ڕەخنەکان بۆ ناوخۆ لە ئاستی ختوکە تێنەئەپەڕین و بۆ حیزبەکانی تری دەرەوەی یەکێتی کەمەر شکێن بون . بەڵام کە ڕەخنەکان گەیشتنە ناو یەکێتی و شێوازی کارکردن و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، ڕەخنە نزیک بوەوە لە خیانەت و کادر و ئەندامانی خۆیانی لەسەر سزا درا . لەم قۆناغەوە ترس لە ڕخنەگرتن گەورەتر بو لە ئامانجی بەلاڕێدانەبردنی حیزب، شکاندن و بچوککردنەوەی کادر و ئەندامانی حیزب لەلایەن سەرۆک و سەرکردەکانەوە هەم بوە ئازایەتی و خاڵی بەهێزی سەرکردەکان و هەم چاوترساندنی ئەندام لە ڕەخنەگرتن . لەدوای ڕاپەڕین و ئیدارەدانی هەرێمیشەوە ،ڕەخنە خراپتر و مەترسیدارتر لە جاران مامەڵەی لەگەڵ کرا و بە پێچەوانەوە لە ڕێی ئەدەب و هونەرەوە زیاتر و زۆرتر ڕەخنەیان بچوککردەوە وگۆڤار و بەرنامە تیڤیەکانی یەکێتی بەتەواوی ڕەخنەی لە قاڵبی خۆی دەرکرد وهەم ئەو شێوازە لە ڕەخنە بونە جۆرێک لە دەرکردن و ڕەواندنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک وهەم وردە وردە تەشهیر و سوکایەتیپێکردنی بەرامبەر بوە پێناسەی ڕەخنەی نوێ، بێگومان ئەمەش دیسانەوە بۆ پارتەکانی دەرەوەی یەکێتی نەک ناوخۆی یەکێتی. ڕەخنە و بزوتنەوەی گۆڕان بنەمای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان ، ڕەخنەگرتن بو لە ئیدارەدانی هەرێم و گەندەڵی و ناعەدالەتی و حوکمی بنەماڵە. لەسەر ئەم بنچینەیەوە ڕەخنە جدیەکان دەرکەوتنەوە و هەوڵێکی جدی بو بۆ دەرخستنی هەڵەکان لە ڕێی ڕەخنە سیاسیەکانەوە ، بەڵام لەم قۆناغەدا ڕق زۆرتر زاڵ بو بەسەر شێوازی دەربڕینی ڕەخنەکاندا، کەڵەکەبونی ناعەدالەتی چەندین ساڵ وگوێنەگرتنی دەسەڵات لە هیچ کام لەو ڕەخنە و سەرنجانە ڕقێکی گەورەی دروستکرد ،بە بونی زەمینەیەکی شێوێندراوی ڕەخنەش ، سەرەنجام زۆرتر ڕەخنەی خستیە قاڵبی جنێو و تەشهیرەوە ، تا وای لێهات ئامانجی ڕەخنەگرتن لە قۆناغی گوێگرتنی دەسەڵات و ناچارکردنی بە گۆڕانکاری چوە قۆناغی شکاندن و سوککردن و ناشریکردنی هەمو جومگەکانی دەسەڵات . لەگەڵ دروستبونی ڕەخنەش لە ئەدای گۆڕان ، سەرەتا بە گوژمێکی گەورەوە ڕەخنە ناوخۆییەکانیش بونی هەبو،بەڵام زو هەمان سینارێوی پارتەکانی سەرەوە دوبارە بوەوە و ه ناڕەزایی و دورکەوتنەوەی کاتیی بەشێک لە سەرکردەکانی گۆڕانی لێکەوتەوە ،تا سەرەنجام و بە تایبەتی دوای مردنی کاک نەوشیروان ئیتر تەنیا ڕەخنەیەک بە ئاسایی و بێ هێرشکردنە سەر کەسی ڕەخنەگر بونی هەبو ،ئەو ڕەخنانەبون کە لەدەرەوەی گۆڕان ئەگیران. سەرەنجام ئێستا لە کوردستاندا ڕەخنە و ڕەخنەگران سێ جۆرن: ١-ڕەخنەگری حیزبی کە ساز و ئامادەکراون بۆ ڕەخنەگرتن لە حیزبەکانی دەرەوەی خۆیان وبەرپەرچدانەوەی خێرای ئەو ڕەخنانەی لە حیزبەکەیان ئەگیرێ (ڕاست بن یان درۆ). ٢-ڕەخنەگری بێ لایەن کە ڕەخنەگرێکە هەڵەی هەموی ئەبینێ و لە ڕێی ڕەخنەوە هەڵەکان ئەخاتە ڕوو . ٣- ڕەخنەگری بێ ئامانج کە ئەو جیلەن لە ئەنجامی بەلاڕێدابردنی ڕەخنە دروست بون و جنێو و تەشهیر خۆشییان پێئەبەخشی ، کە ئەمانە سیاسەتی هەڵەی پارتەکان زەمینەیان بۆ سازاندون ولەهەندێ قۆناغیشدا لەلایەن خودی پارتەکانەوە پشتیوانی کراون و سەرچاوەی هەواڵەکانیان بون ،کە لە ئێستادا ئەم جۆرە رەخنەی لە هەمو شتێک هەیە وکۆی پرۆسەی سیاسی خستۆتە ژێر گومانەوە و لە کۆنترۆڵی ئەو حیزبانەش دەرچون کە ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیج و سایتی تایبەتیان بۆ دروست ئەکردن. لە ئێستادا تێکەڵبون و زۆریی ژمارەی ئێستای ئەو ڕەخنەگرانە زەمینەیەکی دودڵی و نائارامیی بۆ پارتەکانی دەسەڵات دروستکردوە و بۆ دەربازبون لەو دۆخە پێویستیان بە چوارچێوەیەکی قانونی هەیە کە کۆنترۆڵی ئەو ڕەخنانە بکەن کە بەشێوازی باش یا خراپ ئاڕاستەیان ئەکرێ. لێرەوە ئەنجومەنی نیشتیمانیی میدیا ئەو چوارچێوە قانونیە ئەبێت،( ڕەنگە ئەو بەڕێزانەی پڕۆژەکەیان ئامادەکردوە یان بەشێکیان بەو مەبەستە کاریان تیانەکردبێ ) کە ورد ئەبیتەوە لە ناوەرۆک و ماددەکانی پرۆژەکە بە ئاسانیی کۆنترۆڵکردنی ڕەخنەی تیا ئەبینی. بە نمونە هەر لەسەرەتای پرۆژەکە ولە چەمکە گشتیەکاندا و لە ماددەی دووەمدا ئەڵێ ئەنجومەنێک بۆ ڕێکخستنی یاسایی و هەڵسەنگاندنی پیشەیی ناوەڕۆکی پەیامی میدیایی لەسەرتاسەری هەرێمدا دادەمەزرێت . پاشان لە ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەندا لە ماددەی سیانزەیەم، بڕگەی شەشەم ئەڵێ کۆششکردن بۆ دروستکردنی دادگایەکی تایبەتمەند بە تاوانەکانی بڵاوکردنەوە ، دواتر لە ماددەی چواردەیەم وتایبەت بە میکانیزمەکانی بەدیهێنانی ئامانجەکان و لە بڕگەی سێیەمدا هاتوە :وردبونەوەو بەدواداچونی ئەو ڕەخنە و سکاڵایانەی لەلایەن جەماوەرەوە ئاڕاستەی پەیامی میدیایی و میدیا کاران ئەکرێت. ئەم بڕگە و ماددانە ئەوەندەی ئەنجومەنەکەی وەک دادگایەک وێناکردوە ، ئەوەندە وەک ئەنجومەنێک بۆ زامنکردنی فەزایەکی ئازاد و پشتیوانیکردنی میدیا نایەتە پێش چاو بەتایبەتی کە ئێمە مێژو وئێستای پارتەکانی دەسەڵات ئەزانین لە بواری مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕەخنە و ناڕەحەتییان بە قسەکردنی خەڵک و میدیا لەسەر هەڵەکانیان . جگە لەوەی کە یەکێتیی و پارتی شکستیان هێنا لە کۆنترڵکردنی میدیا و میدیاکاران لە ڕێی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانەوە و ئەو سەندیکایە نەیتوانی تێکڕای میدیاکاران ناچارباکات بە پابەند بونیان بە سەندیکاوە ، بۆیە ئەنجومەنێکی خاوەن دەساڵات و دادگا ئەو ئامانجە ئەپێکێ و ئەتوانرێ لەژێر حوکمی ماددەی پێنجەمدا کە تایبەتە هێڵە گشتیەکانی پەیامی میدیایی زۆرینەی ڕەخنە و ناڕەزایەتیەکان لە قاڵب بدات و هاوشێوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ببێتە یاسایەک بۆ کوشتنی ڕای ئازاد. هیوادارم بەر لە چونی پڕۆژەکە بۆ پەڕمان ، ئەو بەڕێزانەی پڕۆژەکەیان گەڵاڵە کردوە ،لەم گۆشەیەوە سەیری پرۆژەکەیان بکەن و بەشدار نەبن لە دروستکردنی دامەزراوەیەک بۆ بە تاوان سەیرکردنی ڕەخنە و ڕای ئازاد.
محەمەد فاتح حامد ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت ، تاڕاده‌یه‌ك هیچی له بارودۆخی عێراق یان لوبنان باشتر نیه ، كه زیاتر له دوومانگه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و لابردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كه‌ن. ده‌بێت ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانیش زۆر سه‌رنج له‌م دوو خۆپیشاندانانه‌ی عێراق و لوبنان بده‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق به‌راورد بكرێت ، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لوبناندا به‌راورد ناكرێت ، كه‌چی هێشتا خه‌ڵكه‌كه‌ی ناڕازین و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگین و ناچینه سه‌رشه‌قامه‌كان ، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه به‌م ده‌سه‌ڵاته رازین و ده‌سه‌ڵاتدارانمان پێ په‌سه‌نده . ئێوه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن ؟ ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد ، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان وه‌كو حاكمی ئه‌بو زه‌بی بیوتایه : دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێبون منه‌ت نیه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌وه و به‌ڵكو مافی خۆیانه و نابێت هیچ هاوڵاتیه‌ك كرێچی بێت ؟ ، به‌ڵام ئێوه نه‌ك به ته‌نها مافه‌كانمان ناده‌ن و پێشێلێشی ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو زه‌وتی ده‌كه‌ن و ده‌یشی خۆن! ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد ، كه یه‌كیه‌كمان دووچاری نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت ده‌بێته‌وه بینێرن بۆ ده‌روه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن! ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد خۆمان و منداڵه‌كانمان پشكی نه‌وتمان هه‌بێت و وه‌كو كوڕه سوڵتان ژیان به‌سه‌ر به‌رین! باشه بۆ له خۆتان ناپرسن ؟ ، له‌ئیمارات كاتێك به‌رپرسیه‌كیان به‌بێ ئه‌وه‌ی دركی پێبكات ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵێكدا نه‌كرد كه ده‌ستی بۆی راكێشابوو ، دواتر به‌پێی خۆی سه‌ردانی ماڵیانی كرد و داوای لێبوردنی له منداڵه‌كه كرد و ده‌ست و سه‌ری ماچ كرد ، كه‌چی ئێوه مافیشمان زه‌وته‌كه‌ن و ده‌یخۆن و له جیاتی داوای لێبوردن چاوه‌ڕێی شه‌قیشتان لێده‌كه‌ین! به‌ده‌یان ساڵه دروشمی گه‌وره‌مان بۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و بۆ ته‌نها جارێكیش یه‌كسانیه‌كمان لێتان نه‌دی! به ده‌یان ساڵه قسه‌ی زلمان بۆ ده‌كه‌ن و بۆ ته‌نها جارێكیش دادپه‌روه‌ریه‌كمان لێتان نه‌دی! به‌ده‌یان ساڵه چه‌واشه‌مان ده‌كه‌ن و خێر و بێری ئه‌م وڵاته ته‌نها بۆ خۆتان و خێزانه‌كانتان و كه‌س و كاره‌كانتان و داروده‌سته‌كانتانه! درۆكانتان هه‌میشه له گوێچكه‌كانمان ده‌زرنگێته‌وه كه پڕبوه له درۆكانی ئێوه! له‌ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه ئێوه ده‌مانڕه‌تێنن ، هه‌تاكو جارێك ده‌مان ژێنن ، هه‌زار جار ده‌مان كوژن و ده‌مان خه‌سێنن! له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه ، ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێین هه‌تاكو شتێك بگۆڕن ، ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێین یه‌كێكی خه‌مخۆر و دڵسۆزتان تیا هه‌ڵبكه‌وێت ! هه‌ر چاوه‌ڕێ بوین تاكو متمانه‌ی ئێمه‌تان له‌ده‌ستا ، ئێستا ته‌نها شتێك چاوه‌ڕێی بین ، چاوه‌ڕوانی رۆیشتنی ئێوه و ده‌ركردنی ئێوه و لابردنی ئێوه ده‌كه‌ین! هه‌مو شتیه‌كتان به حزبی كرد : پێشمه‌رگه ، پۆلیس ، فه‌رمانبه‌ر ، مامۆستا ، سه‌ندیكاكان ، پیاوانی ئایینی ، رۆژنامه‌نوس ، پێنوس ، ته‌نانه‌ت ئازادی و دیموكراسیتان به حزبی كردوه! كامه ئازادی و كامه دیموكراسی ؟ ئه‌ی كاوه و سه‌رده‌شتان له‌سه‌ر چی هه‌ڵواسی ؟! له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه چه‌ندین سیستم و سه‌ركرده لابران و گۆڕان ، كه‌چی ئێوه هه‌ر دۆڕان و هه‌ر نه گۆڕان! "من له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم ده‌ریاكانی تینوه و ئاگره‌كانی مه‌یوه و باخچه‌كانی ته‌وریان لێ ده‌ڕوێ ! من له وڵاتێكدا ده‌ژیم دڵداری له‌گه‌ڵ چه‌كدا ده‌كا و پیرۆزترین ئه‌وینی جه‌نگه! ئه‌وه‌تا كه خامه‌كه‌م له مه‌ره‌كه‌بی ئه‌وینی وڵاته‌كه‌م وه‌رده‌ده‌م تۆپه‌ڵه فرمێسك و خوێنی لێ ده‌بارێ ! من له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم تاجی دڵسۆزیان له‌سه‌ر ناوه و پاسپۆرتی وڵاتی بێگانه‌كانیش له گیرفانیاندایه! دروشمی مافی مرۆڤیان به‌رزكردوه‌ته‌وه و مرۆڤیش هه‌ر ناناسن ! دڵیان بوه به‌دار بوه به به‌رد بوه به ئاسن! هۆ خه‌ڵكینه له شمشێری جه‌لاده‌كانی ئه‌م وڵاته مه‌ترسن گشتی سیحر و ساخته‌ن له جه‌نگدا ده‌بن به ته‌خته! نا نه‌كه‌ن له شمشێری جه‌لاده‌كانی ئه‌م وڵاته سڵ نه‌كه‌نه‌وه له‌بیرم چو كه بۆ سه‌رپه‌ڕاندنی ئێمه ساخته نین و شمشێرن !". محمد فاتح حامد
هێمن باقر كۆمەڵە برادەرێك كە لە هەموو ژیانیاندا كاری رۆژنامەوانیان نەكردووە یان تاقەتیان لە كاری مەیدانی رۆژنامەوانی نەماوە یاخود ئەسڵەن لە هیچ شوێنێك جێگایان نابێتەوە.لەدەوری یەكتری كۆبونەتەوە و فوو بە گوێی شەیتاندا دەكەن بۆ ئەوەی ئەو نەختە ئازادیەش كە هەیە بیپێچنەوە و بەتەواوی نەیهێڵن. ناوەڕۆكی پرۆژەكەیان نیەتی خراپیان دەردەخات كە دەیانەوێت دۆخەكە بەرەو كوێ ببەن. دەسەڵاتیش لەخوای دەوێت ا ئەوەندە بواری ئازادی کەم ببێتەوە كە كەس نەتوانێت بجوڵێتەوە. بەڵێ راستە كە لە كوردستاندا فەوزای میدیای هەیە، بەڵام هەموو كەس دەزانێت ئەم فەوزایە حیزب و دامودەزگا ئەمنییەكانی دروستیان كردووە. ئەو ئەفسەرە ئەمنیانە دروستیان كردووە كە خزێنراونەتە ناو میدیاوە و لەلایەن دامودەزگای فەرمی و نیمچە فەرمی حكومەت و حیزبەوە پشتیوانی دەكرێن. لەم لاشەوە یاسایەكی پڕ لە كۆت و بەندی وەها دادەڕێژرێت كە رۆژنامەنوسان ناچار دەكات لەناو یەكێك لەو میدیا ئەمنیانەدا جێگای خۆیان بكەنەوە كە گاڵتەیان بە یاسادێت و ئەنجومەنەكە و دەستەباڵاكەشی بە مرۆڤ نازانن و حسابیان بۆ ناكەن. لە كوردستاندا كایەی ڕۆژنامەگەری یاسای هەیە و تارادەیەك یاسایەكی باشیشە،بەڵام گرفتەكە ئەوەیە یاساكە جێبەجێ ناكرێت،لەو حاڵەتانەش كە جێبەجی َ كراوە بەسەر كەسانی بێ پشتوپەنا جێبەجێكراوە. ئەو میدیا و میدیاكارانەی دۆسیەی ئەمنی و سێكسی و سیاسی لەسەر یەكتر بڵاودەكەنەوە میدیاكاری حیزبی پشت ئەستورن كە گاڵتەیان بە یاسا‌و دادگا دێت و كارەكەیان بەشێكە لە پلانی دەزگا ئەمنییەكان.ئەمانە وەك چۆن ئێستا حساب بۆ كۆمەڵگە و یاسا و پۆلیس و دادگا ناكەن هەر ئاواش حساب بۆ ئەنجومەن و رێكارەكانی ناكەن و گاڵتەشیان پێیدێت. لەم حاڵەتەدا ڕوونە كە ئامانج رۆژنامەنوسانی دەرەوەی بازنەكەیە، كە بۆئەوەی بەردەوام بن یان دەبێت بچنە پاڵ دەزگا ئەمنیەكان یان وازبهێنن. كەواتە ئەم برادەرانە لەبەرخاتری كێ بەم ئەركە ناشیرینەی سنورداركردنی كایەی ڕۆژنامەگەری هەڵدەستن؟ بۆچی لە داڕشتنی پرۆژە یاساكەیاندا ئەو هەموو رێكارە قەمعیانەی تێدایە بەرامبەر بە میدیا كاران؟ ئایا لەبری هەموو ئەمانە باشتر نییە داوا لە دەسەڵات و حیزب بكرێت بەرۆكی میدیا بەردەن و ئەو پارەیەی كە لەوبوارەدا هەڵیان ڕشتوە لە خزمەنگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی وڵات‌دا خەرجی بكەن؟ یان ئەنجومەنی باڵای میدیاش دروستكردنی مەحكەمەیەكی تەفتیشە لەسەر گیرفانی خەڵكی و بودجەی حكومەت لەپێناوی ئارەزی شەخسی هەندێ كەس كە بەدوای وەزیفەیەكی باش‌دا دەگەڕێن. جا با ئەو وەزیفەیە ناوی راوێژكار بێت لە ئەنجومەنی باڵای میدیادا
خانم رەحیم راگرتنی دۆخی ئێستای عێراق و پاراستنی لە ئەگەری شەری ناوخۆی ماڵوێرانكەرە، پێویستی بەحیكمەت و ئیرادەی هەموان هەیە، ئێستا چاوەكان هەمووی چوەتە سەر ئەوەی سەرۆككۆمار چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا دەكات، كە كۆمەڵگەی دابەشی دوو بەرە كردوە. قەناعەتی گشتی خەریكە بەو ئاكامە دەگات كە لەنێوان ئەو دوو بەرەیەدا ئەبێت پردی پەیوەند بەتەواوەتی نەپچرێت، ئەمەش بەو ئاراستەیەی كە نەخشەی سیاسی عێراقی دوای خۆپیشاندانەكان، ناكرێت جیاوازیەكی بەرچاوی نەبێت لە دۆخی پێش خۆپیشاندانەكان. ئەمە تێروانینە، تەنها هەڵقوڵاوی رووداوە ناخۆشەكانی ناو خۆپیشاندان و زۆری قوربانییەكان نییە، بەڵكۆ لە واقیعی نالەباری دۆخی شانزە ساڵەی ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە هەڵقوڵاوە بووەتە راستی و یەقین لای خەڵك، كە بەرێوەبردنی ئیدارەی سیاسی لەعێراق، نەك هەر پرن لەكەموكورتی، بەڵكو لە ئاستێكی پر لەمەترسیدایەو ئایندەیەكی نادیار و تاریكیش بۆ عێراقیەكان دەهێنێت. بەبێ رێككەوتنامە و بەبێ دوروستكردنی هاوپەیمانی، بەرەی جەماوەری و خواستی گۆرانكاری و چاكسازی، خەریكە رۆشنتر لەسەر شانۆی سیاسی دەردەكەون، هەنگاوەكان بەو ئاراستەیە، خەباتی نەرم و مەدەنی شەقام و هەوڵەكانی تر، ئاوێتەی یەكتر دەبن، داخوازی مەرجەعیەت و سەرۆكایەتی كۆمار، كە تارادەیەكی زۆر هاوسەنگیان تێدایە و خاڵێن لە هەناسەی رادیكالیزم، بونەتە چەقی خەباتێكی مەدەنی و كاریگەر بۆ گۆرانكاری، ئەوان بەبێ ئەوەی راستەوخۆ بەشدار بن، هێز دەبەخشن بەخواستی رەوای خۆپیشاندەران و پرۆسەی چاكسازی، وەستان بە دووری یەك مسافە لەنێوان بەرژەوەندیە جیاوازەكان و دەستنان بەرووی ناكۆكییە دەرەكیەكان تا عێراق نەكرێتە مەیدانی یەكلایكردنەوەی كێشەكان، دەرخەری هێزی ئاشتیانە و دڵنیاییە بۆ مەدەنی بوونی رەوتی چاكسازی و بەمەش هاوسەنگی یەكخستنەوە كۆمەڵگەی عێراقی دەپارێزێت و رێگری لەوە دەكات بەرژەوەندی خەڵكی عێراق بخرێتە خوار بەرژەوەندی دەرەكییەوە، ئەمە خاڵی هاوبەشی نێوان شەقام و هەموو ئەو لایەن و دەنگانەیە، كە دەیانەوێت، عێراق وڵاتی عێراقییەكان بێت و مافی هاوڵاتی بوون بەیاسا پارێزراو بێت و مافەكانیان بە خەباتی ئاشتیانە بۆ دەستەبەر بكرێت. ئێستا بەدەر لەروانگەی حزبایەتی و بەجیا لەبەرچاو گرتنی ئەوەی كارەكتەرەكان چەندە دور و نزیكن لێتەوە، ئەركی هەر هاوڵاتیەكی هوشیارو دڵسۆز بەدەر لە چوار چێوە فكری و سیاسی و حزبیەكەی ئەوەیە، لەم دۆخەدا پشتیوانی لە بەرەیەك بكات، كە لەپێش هەرشتێكەوە مافی هاوڵاتی بوون و هەقی بەشداریكردنی پرۆسەی سیاسی بۆ دەستەبەر ئەكات، دیارە بۆ ئەمەش ئەركی نیشتمانی دابراو نابێت، لە مافی داخوازی خۆشگوزەرانی و بەدەستهێنانی دادپەروەری كە بەدڵنیاییەوە ئەوەی جەماوەری نارازی هێناوەتە سەر شەقام، ئەو داخوازیانەیە نەك مەتڵەبێكی فكری و حزبی دیاریكراو. هەنگاوەكانی سەرۆككۆمار، بۆ دابین كردنی یاسایەكی گونجاوتر، بۆ هەڵبژاردنەكان، كار ئاسانی بۆ بەیەكگەیشتنی خواستی خەڵك و دەسەڵاتی جێبەجێكار، راگرتنی هاوسەنگی نێوان لایەنەكان و دورخستنەوەی هێزی چەكدار لەكاروباری حكومەت گرنگی دان بە ئاشتی كۆمەڵایەتی، دەستبردن بۆ پرسی شەفافیەت و بەشداریپێكردنی ژنان و لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی هاوڵاتیان و گەنجان، دروستكردنی دۆخی لێكتێگەیشتن و چاودێریكردنی پرسە دەستوریەكان، هەموو ئەو هەنگاوانەیە، كەوادەكات، دۆخی ئێستای عێراق بەنەرمی و لەسەرخۆ بەئاراستەیەكی تەندروستدا بەرێت تا دور بێت لە رق و كینەو توند‌و تیژی، بۆیە ئەوەی پشیوانی لەو هەنگاوانە نەكات، گەر بەمەبەستیش نەبێت ئەوە خزمەت بە دیوەكەی تری ئەم دنیابینیە دەكات، كە بەرهەمەكەی پشێویی و نادادپەروەری و گەندەڵی و سەرگەردانیە بۆ هەموان.