فرمان عەبدولڕەحمان ..... 1 بە پێچەوانەی ئەوانەی پێیانوایە شکستی گۆڕان شتێکی حەتمی بووەو دەرەنجامی سیاسەتەکانی پێشووی بووەو دەنگدەرەکانی سزایان داوە. ئەمە تا سەر ئێسک کورتبینیە تا رادەی کاڵفامی ئاخر بە چ لۆژیکێک رەوایە یەکێتی دەنگی زیادبێنێ کە هەمووی پێنج مانگ نیە فەزیحەو سکانداڵێکی وەکو ۱٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجامدابێ ئینجا فەشەلی ئاشکرای هێنابێ لە ئیدارەدانی قەیرانەکاندا و لەگەڵ هاوبەشەکەی لە حکومەت شکستیان هێنابێ لەدابینکردنی موچە کاتێکیش خەڵک داوای مافەکانی کرد بە فیشەک و دژە تیرۆر رووبەرووی خەڵک بونەوە هەموو ئەمانە ئاماژەن کە ئەو هێزەی دەبوو سزا بدرێ یەکێتیە نەک گۆڕان بەڵام ئەی ئەم دەنگانەی چۆن هێنا بەڵگەکان دەریدەخەن کە تەزویرێکی زۆر مونەزەم بەرێوە چووە شتەکەش زۆر بە سادەیی بریتیە لە گۆڕینی چەند کۆدێکی ئەلیکترۆنی ئیدی ئۆتۆماتیکی دەنگەکان لەم لایەنەوە دەچێ بۆ ئەو لایەن لێرەدا گومانەکان لەسەر بەرێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە کە دەوترێ لەگەڵ خانەوادەی تاڵەبانی پەیوەندی بەهێزی هەیەو کاتی خۆی لەلایەن خودی هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەدەوە سەپۆرتکراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەو ئێستاش پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوانیاندایە. بەڵام رەنگە گەمەکە زۆر لەوە گەورەتر بێت کە پێشبینی دەکرێت یەکێتی بەم فۆرمەی ئێستایەوە دڵخوازێکی گەورەی ئێرانەو ئێرانیش بە هیچ شێوەیەک نایەوێ یەکێتی لە زۆنی سەوزدا لاواز بێ لەبەر ئەوە هاوکێشەکە پەیوەستە بە تەداخولی ئێرانەوە. بەڵام دەبێ یەکێتی تێ بگات ئەمە ئەلبیسەکە نیەو تەزویرەکە بە حەجمێکە شایستەی قبوڵ نیە هەروەها دەبێ یەکێتی تی بگا ئەمە خۆپیشاندانێکی ئاسایی نیە بە دژە تیرۆرو میلیشیا حیزبیەکان سەرکوت بکرێ و کۆتایی پێ بهێنرێ بەراستی ئێستا تێکچونی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی نائارامی و توندوتیژی لە سلێمانی بە پلەی یەکەم سوچی یەکێتیەو ئەو تاوانباری سەرەکیە تێیدا چونکە بێ ئومێدکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن ئاکامی ترسناکی هەیەو دەیان نمونە لە بەردەستە کە یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شەڕی ئەهلی و توندوتیژی خوێناوی دروستکردووە. 2 خەڵک چۆن ئومێدی بە دیموکراسیەت و پرۆسەی سیاسی بمێنی بە حساب هێزە سۆشیاڵ دیموکراتەکەی لە هەستیارترین کاتدا کە هەموو خەڵک و لایەنە سیاسیەکان بارگاوین بە جۆش و خرۆش و هێشتا تای هەڵبژاردن قوڵپ دەدات تۆ بێیت لەوکاتەدا بە جۆرەها چەک پەلاماری بارەگای سەرەکیترین لایەن بدەی لەوەش خراپتر چەند لایەنێکی سیاسی لە کۆبونەوەدان لە هەمان بارەگا.. چ لۆژیکێکە ئەمە دوای ۲۷ ساڵ هێشتا بە زمانی چەک و دۆشکە رەفتار بکەی جا ئەمە بە حساب رەفتاری هێزی براوە بێ واوەیلا بۆ دۆڕاوەکان. خۆی ئەو هێرشەی یەکێتی لە ئێوارەی ۱۲ی ئایاردا ئەنجامیدا بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر پرۆسەی تەزویرەکه. جا تەماشاکەن ۲۷ ساڵە شکستیان هێناوە لە حوکمڕانی و فەراهەمکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ خەڵک بە یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەوەی مابوو لە ئومێدی دروستکردنی نەتەوە بە مانا سیاسیەکەی تێکوپێکیاندا بەسەر یەکدا ئاخر یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردن تەنها پارسەنگی هێزەکان ناگۆڕێت بەڵکو بونیادی نەتەوەو هەستە هاوبەشەکان لە بنەوە هەڵەتەکێنێ ئێستا یەکێتی بە چ پێودانگێک سبەی داوای کۆ دەنگی لە گۆڕان و هێزەکانی دیکە دەکات لە بەغدا. لەسەر ئاستی شەقامیش دەرەنجامی یاریکردن بە دەنگەکان ئەو دەرگا شلوشێوانەی بوغزو کینەو رق زیاتر دەخاتە سەر پشت و دەیانکاتەوە ئەو دەرگایانەی خۆی لە بنەڕەتدا کڵۆم نەدرابون و ئەم مامەڵە ترسناکەی یەکێتی هێندەی تر ئاگر دەنێت بە پوشی ئەو بوغزو کینە فراوانەی ئستا کۆمەڵگەی کوردی بارگاوی کردووە.. هەرچەندە ئاشکراکردنی ئەنجامی پارێزگاکانی هەرێم دواخراون بەڵام دڵنیام سکاڵاو بەیاننامەو ئەو شتانە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت حەتمەن بژاردەی بایکۆتی پرۆسەی سیاسیش ئینتیحاری سیاسیە توندوتیژی و چەکیش خراپترینی خراپەکانە. هەربۆیە بە بڕوای من باشترین بژاردە خەباتی مەدەنیە دیارە ئەوەش کاریگەری سنوردارە لەبەرئەوە هێزەکان ئەم هەڵوێستەی یەکێتی لە نانێکی گەرمدا هەڵگرن بۆ سبەی بۆ کاتی دیاریکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار ئەو دەم یەکێتی خۆی ناچارە بێتەوە بەردەمی لایەنە سیاسیەکان.
ئەوبەكر عەلی..... ئهو بێ ڕێزیه ئاشكرا و ڕوونهی له ههڵبژاردنی پهڕلهمانی عێراقدا بهرامبهر ڕا و دهنگ و ویستی دهنگدهری كورد كراوه، به تایبهتیش له زۆنی سهوزدا كه مایهی قبوڵكردن نیه جگه له یارمهتیدانی هێزێكی دیاریكراو بۆ ههڵسانهوه و پەلەقاژێی ئەو هێزە، ئامانج تیایدا ئهم خاڵانهی خواروهیه: 1- تهواوكردنی پیلانگێڕی (16)ی ئۆكتۆبهر و به ئامانجگرتنی كۆی دۆخی ههرێم وبهتایبهتی ناوچهكانی سلێمانی و كهركوك. بۆ ئهوهی ئهو مهترسیانهی له ڕۆژانی پاش (16)ی ئۆكتۆبهر لهسهر ئهم ناوچه له ئارادابوون، دووباره ببنهوه و له ئهگهری قوڵبوونهوهی كێشهكاندا بكرێته بیانوی دهستتێوهردان. 2- بۆ ئهوهی هاوڵاتیانی كوردستان متمانهیان به پرۆسهی ههڵبژاردن و سندوقهكانی دهنگدان و بێ لایهنی دهزگا سهرپهرشتیكارهكان و چاكسازی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانهی دهسهڵات نهمێنێ. كه ئهوهش دوو بهرهنجامی خراپی لێدهكهوێتهوه: أ- دووچار بوون به پوچگهرایی و وازهێنان له بهشداری سیاسی و خهمساردبوون بهرامبهر ئهوهی كێ حوكمڕانی دهكات و چۆن و پێگهی دادپهروهری له حوكمڕانیدا له كوێدایه. ب- سهركێشانی ململانێ سیاسیهكان بهرهو توندوتیژی و خوێنڕێژی و خودكوژی دهستهجهمعی. 3- ڕوخاندنی پاشماوهی پردی پهیوهندی و متمانهی نێوان هێزه كوردستانیهكان. 4- سهرقاڵكردنی هێزه كوردستانیهكان به ناكۆكی و بێنه و بهرهی ناوخۆییهوه، له كاتێكدا عێراق له قۆناغێكی نوێدایه و دوای ههڵبژاردن چاوهكان لهسهر پێكهێنانی حكومهت دهبێت. لهسهر ئاستی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستیش گۆڕانكاری جۆراوجۆر له حاڵی ڕووداندان. به كورتی ئهو فهزیحه بێ پهردهیهی ڕوویداوه، مهبهست تیایدا داڕووخانی زیاتری كوردستانی باشوور و سوككردنی حوكمڕانیهكهی، به تایبهتیش له ناوچهكانی زۆنی سهوز. بۆیه دهبێت له پاڵ قبوڵنهكردنی بهرهنجامهكان و ههوڵی بهدهستهێنانهوهی ئیرادهی ساختهكراوی هاوڵاتی، ههموو لایهك ئاگای لهو نهخشهیهی دوژمن بێت له پێناو كۆتاكردنی ئهو دهستانهی یاری به چارهنوسی گهل و وڵاتهكهمان و ئهزمونه سیاسیهكهیهوه دهكهن. دەبێت ئەوانەی ساختەکاریەکەشیان ئەنجام داوە دڵنیابن بزمارێکیان لە تابوتی خۆیان داوە.
زۆر باسی تەزویری ڕێکخراوو گۆڕینی دەنگەکان دەکرێت ، من ناڵێم تەزویر نەکراوە بەڵام دابەزینی دەنگەکانیش چاوەڕوان کراوبوون ، لەبەر ئەم ھۆکارانە ١- بەشداری گردنی لاواز لەدەسەڵاتێک بەلاوازی و لەڕێی کاراکتەری لاوازەوە کە ئەدایان لە کاراکتەرەکانی دوو حیزبەکە خراپتر نەبووبێت باشتر نەبوە، سەرەڕای ھەڵگەڕانەوەی ھەندێکیان کە پێشتر دەزانرا لەوجۆرەن بەڵام ھەر دانران ، زیاد لە چوار جارو لە چوار دانیشتنی جیاجیادا لەگەڵ ڕەوانشاد و بە ئامادەبونی کەسانێکی جیا جیا ، زۆر دژی بەشداری کردنی دەسەڵات بوم و پێم وابوو ئەوە ھەڵەی ستراتیجی کوشندەیەو زەربەی گەورەش لەداھاتوی بزوتنەوەکەش دەدا یاڵام گوێمان لێ نەگیراو فشاری پۆست خوازان زاڵتر بوو، بۆیە من لەوساوە ھەڵوێستم وەرگرت ٢- پێکھێنانی دەسەڵاتی باڵای جێبەجێكردنی بزوتنەوەکە تەنھا لە پاسەوانی کۆن ، کە کاریگەری ھەبوو لە تەحجیم کردنی بزوتنەوەکە ، کاتی خۆی قسەمان لەسەر کرد چی بە نوسین یان بە چاوپێکەوتن لە تەلەفیزۆنی ئێن ئارتی ٣- دوبارە خۆکاندید کردنەوەی ئەوانەی پێشوو ، وێنایەکی وای دروست کرد لای دەنگدەر کە ئەمانیش وەک حیزبەکانی تریان لێھاتوەو پۆستەکان بۆ چەند دەموچاوێکە ، بە تایبەتی کە ئێستا پەرلەمانتاری لە بەغدا ئیمتیازاتی زۆرە ، ئەوەندە مەغرور ببون پێیان وابوو تەواو خەلک بەھەموو شێوەیەک دەنگیان ئەداتێ ، ڕێک وەک پارتی و یەکێتی، کاتێک ئێمە بابەتێکمان لەسەر ئەوە نوسی و وتمان ئەوە پێچەوانەی میراتی نەوشیروان مستەفایە ، ئەوانەی ئەم وتارە لەبەرژەوەندیان نەبوو ،نوسەریان بەکرێ گرت چەندین تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ ھەڵبەستم ، کە گوایا من بۆیە ئەو وتارەم نوسیوە چونکە داوای کاندیدبونەوەم کردوە بەڵام ڕازی نەبوون کاندیدم کەنەوەو شتی زۆر قێزەونتر کە تا ئێستا یەکێتی و پارتی تۆمەتی وایان بۆ ھەڵنەبەستوم ٤- دەنگدان بە یاسای ئیمتیازات و خانەنشینی پەرلەمانتاران وەک حیزبەکانی دەسەڵات ٥-لە ئەنجامی ئەوانەی سەرەوە خەڵکێکی زۆری ناڕازی کە دەنگدەری ئۆپۆزسێۆن بون بە تایبەتی بزوتنەوەکە بڕیاری بایکۆت کردنی دەنگدانی کرد ، ئەوانە ھەمویان وەک ناڕەزایەتی و بێ ئومێدبون لە ئۆپۆزسێۆن بایکۆتیان کرد نەک دەسەڵات ، کە نزیکەی ٢٠٪ ی دەنگدەران بوون ، چونکە ئیدی لەدوای ٢٠٠٩ دەنگدەرانی دەسەڵات کە بە پارەو ئیمتیازات لەگەڵ دەسەڵاتن یەکلایی بونەوەو لەھەموو بارێکدا ئەوان دەنگ بە پارەو ئیمتیازاتی خۆیان دەدەن ، ئەوانەش ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەرانن ئێمە لە ئەنجامی تێکەڵیمان و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی ناڕازی زو درکمان بەوە کردوو بابەتیشمان لەسەر نوسی و ئاگادای دەنگدەرانی ناڕازیمان کردەوە کە ئەگەر نەچن بۆ دەسەڵات ، دەنگی دوو حیزبەکە زیاد دەکات ، بە شەخسیش ھەندێ کەسمان لەو مەترسیە ئاگادا کردەوە، پێشمان وتن بەس خەلکی ناڕازی قەناعەت پێ بکەن بچن بۆ دەنگدان دەنگ کەم ناکات، ھەر نەچونی ئەو خەلکە بەسە بۆ تەشخیس کردنی جەوھەری کەمو کوڕیەکان ٦- تاپۆکردنی موڵک و ماڵەکان ٧- جگە لەوە دروست بونی حیزبی تر و بردنی دەنگیش لەلایەن ئەوانەوە ھۆکاری تر بوون ، بەڵام ئەمەیان دەرەنجامی شەش خاڵەکەی ترە ، ئەگەر بزوتنەوەکە متمانەی دەنگدەرەکانی بمایە سەد حیزبی تریش دروست بوایە ئەو کاریگەریەی نەدەبوو. دوبارە دەڵێم ، ناڵێم تەزویر نەکراوە، بەڵام پشتگوێ خستنی ئەو ڕاستیانەو ،پێتان وابێت ئێوە عەیارە بیست و چوارن و ئەوەی کردوتانە ڕاستەو ھەمووی بخەنە سەر تەزویر ، جۆرێکە لە ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی و پەرێزی خۆتان پاکردنەوەیە تایبەتیش ئەوە دەنگی یەکێتی نیە زۆر زیادی کردوە ، ئەوە دەنگی ئێوەیە زۆر کەمی کردوە ئێستا لانی کەمی ئازایەتی و بەرپرسیاریەتی ئەوەیە دان بەو ھەڵەو کەم و کورتیان دابنێن ، ئەگەر دەتانەوێت ئەم شکستە کاتی بێت و نەبێتە ھەمیشەیی و نەبنە ھۆکاری یەکجاری بچوککردنەوەی بزوتنەوەکە ، ئێستاش تیا ماوە چونکە ئەو دەنگدەرانەی کە نەچون بۆ دەنگدان مەیلیان نەگۆڕاوە بەڵام ھەڵوێستی خۆیان تەجمید کردوە ، تا ئێستا لایەنی تریان بەبەدیل نەزانیوە بۆیە نەچون بۆ دەنگدان ، تا ئێستا ئومێدێکیان بە ئێوە ماوە جارێکی تر ببنەوە جێگای متمانەیان ھیوادارم بەھەست کردن بەبەرپرسیارێتییەوە ھەڵسوکەوت بکەن ھیواداریشم ئەو خوێنەرەی ئەمەی بەدڵ نیە بەڕەخنە و بێ قسەی نەشیاو کۆمێنت بنوسێت ، چونکە ھەرکەسێ بەنەفەسی کورت و قسەی نەشیاو بنوسنێ ناچارم بلۆکی بکەم
كامهران بابان زاده. له دوێنی ئێوارهوه كۆمهڵی ئیسلامیو بزوتنهوهی گۆرانو ژمارهیهكی هێزی سیاسی دیكه, كه بهرانبهر ئهو تهزویرو دهستێوهردانهی له ئهنجامی دهنگی دهنگدهرانیان كراوه, دهیانهوێ رێگه چارهیهك بدۆزنهوه, بهبژاردنهوهی دهنگهكان بێت بهدهست ههتا دڵنیایی وهربگرن, ئهگهر نا ئهنجامهكان رهتبكهنهوه, لهگهڵا چهند رێوشوێنێكی دیكه. ئهگهر ئهندامهكه ههروا مایهوه, نهبووه جێگهی دڵنیایی ئهو هێزه سیاسییانه, پارتی دیموكرانی كوردستانو یهكێتی نیشتیمانی كوردستان, نهبوونه جێگهی متمانهو پرۆسهكه به ناههمواری مایهوه, بژاردهیهكی زۆر باش لهبهر دهسته ئهویش بایكۆتی تهواوی پرۆسهی سیاسی له بهغدا له لایهن ئهو هێزانهوه به بهشداری نهكردنی نوێنهره دهرچووهكانییان له كۆبوونهوهكانی پهرلهمان.. ئهم بایكۆته دهبێته دهستكهوتی سیاسی گهوره چونكه: 1- بهرپرسیاریهتی ئهم قۆناغهی پهیوهندیهكانی ههرێمی كوردستانو بهغدا بهتهنیا بخرێته ئهستۆی (پارتی)و (یهكێتی).. ساختهكاری دهكهن بۆ چوونه بهغدا فهرموو ئێمه ناچینو ئێوه بهتهنیا ئهو بهرپرسیاریهتیه ههڵبگرن. 2- پارتیو یهكێتی كه بهیهكهوه ههڵناكهنو ناكۆكیهكانیان له بهغدا زیانی گهورهی له ههرێمی كوردستان داوه, ناكۆكن له سهر خواستهكانی خهڵكی ههرێمی كوردستان له بهغداو سیاسیهتێكی یهكگرتووی روونیان نیه, كهچی بۆ دهستكهوته حیزبیهكان تهباو كۆكن ئهمجاره پییان بووترێت فهرموو پێكهوه دهتانخهینه ژێر بهرپرسیاریهتی. 3- هیچی دیكه موزایهدهی جیابوونهوهو سهربهخۆی بهسهر لایهنه سیاسییهكانی دیكهوه نهكهن, فهرموو ئێمه له كوردستانین و ئێوه له بهغدان. 4- بۆ یهكهم جار موعارهزه بوون له بهرانبهر یهكێتیو پارتی له بهغداش بهكاربهێنرێتو بهشدار نهبن له گهڵیان.. 5- تاوانی كهم بوونهوهی كورسیهكانی كورد له بهغداش بخرێته ئهستۆی یهكێتیو پارتی, خۆیان بهرپرسیار بن له تێپهڕاندنی ئهو یاسایانهی پهیوهندیان به خهڵكی كوردستانهوه ههیه. له كۆتاییدا دهڵێم: ئهگهر هیچ كام له بزوتنهوهی گۆرانو هاوپهیمانیو یهكگرتوو لهگهڵا ئهو بووچوونهدا نهبوون, ئهوه من لێرهوه زهمانهت دهدهم, كۆمهڵ وهكو تاكه هێز ببێته ئهو پێشهنگهو نهچێتهوه بهغدا, دڵنیام سهرمهشقیهتی ههنگاوێكی زۆر باش دهكاتو قازانج دهكات..
لەسەردەمی ریفراندۆمەوە تا ئەم چركەساتەو تا داهاتوویەكی دیكەش، ئەوە حیزبی كوردی و هێزە كوردییەكان نین ئاراستەی نەخشەی سیاسیی ئەم ناوچەیە دەكەن، بەڵكو ئەوە ئێرانییەكانن. هەر هێزێك لەم ناوچەیە حسابێكی تایبەت بۆ ئێران نەكات و تەنها پشت ببەستێت بە هێزی ناوخۆی هەرێم، بێگومان ئەو هێزە یان خوێندنەوەی دروستی بۆ نەخشە سیاسییەكە نییە، یان دەیەوێت لە دۆخێكی فریوی سیاسیدا بژیت. پاش شكستەكەی ریفراندۆم، پارتی راستەوخۆ لەوە تێگەیشت ئێرانییەكان چ هەیمەنەیەكیان هەیە و دەتوانن چی بكەن، بۆیە سەرلەنوێ پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەمەزەردكردەوە و، كەوتنەوە خۆ ئامادەكردن بۆ قۆناغێكی دیكە. ئەم جوڵەیەی پارتی بۆ راگرتنی باڵانس جوڵەیەكی ناشیانە نەبوو، جوڵەیەك بوو بۆ پاراستنی دەسەڵاتەكەی خۆی و دیواردروستكردن بوو لەبەردەم شكستی گەورەتردا، ئەما بزوتنەوەی گۆڕان نەك هەر گرنگی بەو ئاڵوگۆڕە گەورەیە نەدا لە نەخشە سیاسییەكەدا روویدا، لەبری بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ دەرەوە_ بەتایبەت ئێران_ جارێكی دیكە قورسایی خۆی خستەوە سەر ناوخۆ! رەنگە پشت بەستن تەنها بە ناوخۆ دیوێكی رۆمانسی جوانی هەبێت، كە دەلالەت لە پاكی هێزی سیاسیی دەكات، ئەما ئەمە هەموو دیمەنەكە نییە، دەبایە ئەم بزوتنەوەیە لە دۆخی ریفراندۆمەوە بەباشی لەوە تێبگەیشتایە گۆڕینی نەخشە سیاسییەكان هێندەی لە دەرەوەیە هێندە لەناوەوە نییە. لانیكەم پەیوەندییەكانی ببردایەتە ئاستێك بیتوانیبایە دۆخێك دروستبكات مافە راستەقینەكەی خۆی لێنەسەندرێت و بدرێتە هێزی دیكە. ئەم هەڵبژاردنە كە دونیاییەك كێشەی تێدایە، یەكێكە لەو وێستگانەی پێویستە هەموومان لەو تارماییە تێبگەین بەسەر هەرێمەوەیە و ناوی ئێرانە. هەرچۆنێك بێت من ناچمە ناو چیرۆكە وردەكانی هەڵبژاردنەكەوە، ئەوە پەیوەندی بەوانەوە هەیە زانیارییان لەسەر تەكنیك و شێوازی هەڵبژارند هەیە، من تەنها لەسەر وێنە سیاسییەكە قسە دەكەم و شارەزاییم لە و تەنكنییكە نییە و ساختەكارییەكان لە داهاتوودا لەلایەن شارەزایانەوە روندەكرێتەوە. بەڵام سەرەڕای رونكردنەوەكانیش بڕوا ناكەم گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا بێت، چونكە عێراق بۆ ئێران و بۆ ئەمریكاش لە هێزێك و دوو هێز گەورەترە. ئەشێت نەخشە دانەرانی تەواوی پرۆسەكە هەوڵی چارەسەرێكی مام ناوەند بدەن، ئەما هەوڵی ئاڵوگۆڕی گەورە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نادەن. تا ئێرە روونە، ئەوەی گرنگە بۆ هێزەكانی دیكە، پاش ئەم هەڵبژاردنەیە. بە نمونە: گەر ئەم بزوتنەوەی گڕان هێزێكی تۆكمەی نەبێت، نە دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات، نە دەتوانێت بەرگری لە دەنگدەرانی خۆی بكات، نە دەشتوانێت جارێكی كە وزە بداتەوە بە دەنگدەران بەژداری پرۆسەیەكی دیكە بكەن. دۆخەكە گەیشتووتە شوێنێك چ لەناو خۆ، چ لەدەرەوە هەمیشە سەیری هێز دەكەن نەك سەیری پرۆژەو بڕواكان. لانیكەم ئەم هێزە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری راستەقینە نەك بەرگری میدیایی لە دەنگەكانی خۆی بكات بەرامبەر ئەم دوو هێزە حیزبییەی دیكە، پێویستی بە هێزە. گەر بڕوای پێیەتی با بیكات، گەر بڕوای پێی نییە، بە شێوازی میدیایی دەنگە ونبووەكانی خۆی وەرناگرێتەوە و بەردەوام چیرۆكی ساختەكاری دووبارە دەبێتەوە. خاڵێكی دیكە كەلەم هەڵبژاردنەدا جێگای سەر سوڕمانبوو، كەمی بەژداریكردن بوو، ئەم كەمی بەژداریكردنە بۆ خۆی درزێكی گەورەی دروستكرد، ئەم درزە بەهەردوو دیوەكەدا خزمەت بە هێزی دەسەڵاتدار دەكات، كەوایە بۆ ئەوەی ئەم درزە پڕبكەیتەوە و بەژدارینەكردنی دەنگدان بگۆڕیت بۆ بەژداریكردن، پێویستە ئەوەندە هێزت هەبێت متمانە لای دەنگدەر دروستبكەیت دەنگەكەی بەخەسار ناچێت و ناچێتە ناو بەرژەوەدی حیزبی دەسەڵاتدارەوە و دەنگەكەی دەپارێزیت. (فەزایەك دروستبووە تەنها هێز دەتوانێت لاسەنگی بپارێزێت، هەندێكجاریش هێز دەتوانێت پرۆسەی دیموكراسی و ئازادی بپارێزێت!) لە خاڵی دووهەمدا دەبێت بڵێین: هەنگاونانە بۆ دروستكردن و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە. (بەكورتی_ دەبێت قسە لەگەڵ ئێرانییەكان بكرێت.) گەر ئەم دوو هەنگاوە، هەنگاوی ئایندەی بۆ نمونە: هێزێكی وەك بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت، چاوەڕواندەكرێت هەمان دیمەنی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە.
د. كەمال سەید قادر پێش ئهوهی ههوڵی وهڵامی ئهم پرسیاره بدهینهوه دهبێت بڵێین کهوا هیچ سیستهمێکو ئامرازێکی تهکنیکی ههڵبژاردن نی یه نهتوانرێت تهزویری لێ نهکرێت، ئهم لایهن و وولاتانهی تهکنۆلۆژیای پێشکهوتویان ههیه بۆ ئهم جۆره تهزویره زۆرن، بهڵام چهند لایهنێکیان بهرژهوهندی یان ههیه له ههلبژاردنهکانی عێراق، لهمانه ئهمهریکا، بهریتانیا، ڕوسیا، ئیسرائیل و ئێران، ئهمانیش ئهگهر تهزویر بکهن ههر یهکهو بۆ لایهنێکی جیا. سهبارهت به تهزویری ههڵبژاردن له بهرژهوهندی یهکێتی ئهوا ئهگهرێکی زۆر لاواز ههیه، ئهگهریش کرابێت ئهوا له سۆفتوێرهکه کراوه به شێوازێکی زۆر زانایانه مهحاڵه بهم ئاسانی یه ئاشکرا بکرێت، بهڵام ئهگهر کرابێت گومان له سهر کێ یه؟ 1. ئهمهریکاو بهریتانیا وهکو پاداشتێک بۆ ڕادهستکردنهوهی کهرکوک کهوا کۆمپانیا نهوتی یه بهریتانی یهکان لێ ی سودمهند بو ڕوسیاش زیانمهند، ئهگهر ئهمان کردبیان سهر دهگرێت چونکه هاوپهیمانی عهبادیشن، 2. ئێران وهکو هاوسۆزی یهک بۆ بنهماڵهی تاڵهبانی بهڵام زۆر به دوری دهزانم ئهگهرنا ئهمهریکی یهکان کهوا ئاگاداری ووردو درشتی کاروباری عێراقن پێ یان دهزانی، 3.ڕوسیا، ڕوسیا بیکردایه له بهرژهوهندی پارتی دهیکرد نهک یهکێتی کهوا زیانی به کۆمپانیا نهوتی یه ڕوسی یهکان گهیاندوه، 4. ئیسرائیل، ئهگهر ئیسرائیل ئهمه ی کردبێت تهنها له پێناوی سهرکهوتنی قوباد تاڵهبانی یه کهوا کهسێکی نزیکه له ئیسرائیل و بزوتنهوهی زایۆنیزمی جیهانی. بهڵام ئهگهر یهکێک لهم لایهنانه ئهم تهزویرهی کردبایه ههوڵیدهدا له سهرتاپای کوردستان ئهنجامی بدات نهک ههر له زۆنی سهوز، له زۆنی سهوزیش له ههمو بنکهکان. دهنگ هێنانی زۆری نهوهی نوێش هیمایهکه بۆ ئهوهی ئهگهری تهزویر لاوازه ئهگهرنا ئهمانیش زیانمهند دهبون. دهرئهنجام: به ڕآی من ئهگهری تهزویر زۆر لاوازه باوهڕناکهم بهم فراوانی کرابێت کهوا دهگوترێت، بۆیه زیاتر ئهم بۆچونهم ههیه کهوا دهنگهکانی گۆڕان به زۆری بۆ نهوهی نوێ و هاوپهیمانی چون، دهنگهکانی یهکگرتوش به سهر کۆمهڵ و دوو لایهنه نوێ یهکهدا دابهشبون. هاوپهیمانی د. بهرههمیش به هۆی نهبونی کاریزمای د. بهرههم و ڕابردوی گهندهلی له نێو یهکێتی ڕهواجی وای نهبوه، گهنجانیش وهکو مۆده ڕویان له نهوهی نوێ کردوه. یهکێتیش سودی له دابهشکردنی موچهو بایهخدان به بنهماڵهی شههیدان و چاکسازی وهرگرت له گهڵ قوباد کهوا گهنجهو نزیکه له خهڵک به مهغروری نهناسراوه. کۆچی دوایی کاک نهوشیروانیش کهوا سیمبۆلی گۆڕان بو کاریگهری زۆری له سهر ئهم حزبه ههبو. پارتیش ڕێژهیهکی نیمچه نهگۆڕی له دهنگدهران ههیه جا به کڕین و ئینتمای عهشایهرو فشاریش بێت ههر لێ یان سودمهنده. بزوتنهوهی گۆڕان دهبێت به خۆیدا بچێتهوه خۆی باشتر ئامادهکات بۆ ههلبژاردنهکانی داهاتو.
سەردەشت عەزیز بهڵێ، دهكرێت سیستهمی دهنگدان هاك بكرێت، وهك ههموو سیستهمێكی دیكه، دهكرێت سیستهمهكه هاك بكرێت، بهڵام ئهم حاڵهتهی ئێستا لهكوردستان كێشهی دروست كردوه، هێنده دهسكاری زانیارییه لهههناوی ئامێرهكهوه هێنده ههوڵێكی دهرهكی نیه، واته لهدهرهوهی پرۆسهكهوه نههاتوه وهك ئهوهی كهروسیا لهههڵبژاردنهكانی ئهمهریكا كردی، چونكه ئهم ههوڵه گهر كرابێت ههوڵ دهرهكی نیهو خاوهن ئامێر كردویهتی…گهر وڵاتێكیش ئهم كارهی كردبێت بێگومان زانیاری تهواو یان ئامێرهكهی لابوهو پرۆگرامی بۆ كراوهو، ئهگهری ئهوهی كهلهدورهوه كۆنترۆڵی كردبێت ئهگهرێكی لاوازه بۆ ئهم حاڵهتهی كوردستان، چونكه گهر وابوایه لهتهواوی عێراقدا دهسكاری دهكرا. پێویسته لایهنه ناڕازیهكان داوای چی بكهن؟ یهكهم: بهپێی ئهو قسانه بێت كه لایهنی ناڕازی ههڵبژاردنهكان دهیڵێن كه جیاوازی ههیه لهنێوان دهنگ بهژماردن و دهنگ بهدهست و وه ئێستا داوای ژماردن بهدهست دهكهن، لهبری ئهوهی داوای ژماردن بهدهست بكهن دهتوانن داوای ئهوه بكهن پرۆگرامی ئهو سندوقانه دوباره (reset) بكرێتهوه واته سفر بكرێتهوهو دوباره بهرنامه دابهزێنرێتهوه سهر سندوقهكان بهو شێوهیه داتا كۆنهكان دهسڕێتهوه، ئهم دابهزاندنی بهرنامهش بۆ لایهنی دابینكهری ئهو ئامێرانه زۆر ئاسانه…. ئهم دهسكاریه چۆن كراوه؟ گهر دهسكاری دهنگدان كرابێت وهك لایهنه ناڕازیهكان بانگهشهی بۆ دهكهن چهند ئهگهرێك ههیه: یهكهم: دهكرێت بهبێ پرۆگرامی زیادهو پێش وهخته، تهنها له رێكخستنی ئامێرهكهدا دهسكاری دهنگدان بكرێت و ئهنجام دهسكاری بكرێت بهڵام بهمهرجێك ئهو ئامێره ئهو تایبهتمهندیهی ههبێت. دووهم: پێش وهخته ئهم ئامێرانه پرۆگرام كراون و دواتر براون بۆ بنكهكان…ئهم حاڵهتهش لهڕوی ئایتیهوه دهكرێت واكرابێت چونكه لهبهرئهوهی ئهم ئامێره پێشوتر پرۆگرام كراوه، كهواته دهشتوانرێت دوباره پرۆگرام بكرێت. چونكه ئهم ئامێرانه میمۆریان ههیهو توانای ههڵگرتنی زانیاریان ههیه. سێیهم: گهر ئهم كاره بهپرۆگرامی پێش وهخته كرابێت، ئهو لایهنانهی كردویانه بهدڵنیاییهوه تایبهمهندی ئامێرهكانیان لابوهو زانیویانه ئهم ئامێره چۆن كاردهكات و ئهو ڕێگانهیان زانیوه كهدهكرێت چۆن دهسكاریهكه بكهن، بۆیه دهكرێت دهسكاری دهنگدان بكرێت لهڕێگهی پێچهوانه كردنهوهی دهنگی لیستهكان واته دهنگی لیستێك بۆ لیستێكی دیكه بچێت، بهمهرجێك ئهم ئامێره ئهو تایبهمهندیهی ههبێت. سێیهم: یاخود دهكرێت بهپێی رێژهی سهدی كرابێت كه لهسهد كهس رێژهیهكی بۆ لایهنێك بێت. چوارهم: دهكرێت دهسكاریكردنهكه بهژماره بێت واته ههر لهسهرهتاوه دیاری كرابێت لایهنێك چهند دهنگی ههبێت بهڵام ئهمهیان كهمێك دوره لهئهگهرهوه چونكه لایهنهكان نهیانزانیوه چهند كهس دهنگ دهدات تاوهكو بهو ڕێژهیه دیاری بكهن. پێنجهم: رێگایهكی دیكه لهگۆڕانكاری زانیاریهكان ئهوهیه كه لهڕێگهی دورهوه(remote access) بچیته ناو بنكهی سهرهكی كۆمیسیۆن و دهسكاری داتاكان بكات بهڵام ئهمهیان ئهگهرێكی زۆر زۆر لاوازه چونكه هێشتا دهنگ نهگهڕابوهوه بۆ بهغدا لایهنهكان هاواریان لێ ههستا، وه ههروهها كۆمیسیۆن دوێنێ رایگهیاند كه بنكهی سهرهكی پارێزراوه، وه لهحاڵهتی روودانی ئهم ئهگهرهشدا دۆزینهوهی بۆ كهسانی تهكنیكی ئاسانه بۆ نمونه لهڕێگهی (log file)هوه كه سهرجهم زانیاریهكانی ناو بنكهكهی تێدایه و دهتوانن بزانن، چۆن و كهی دهسكاری زانیاری كراوه بهڵام وهك وتم ئهم ئهگهره بۆ ئهم رداوه دووره. شهشهم: دهكرێت ههر بهههمان شێوازی خاڵی چوارهم لهڕێگهی دورهوه (remote access)هوه كهسێك(هاككهرزێك) بێته نێوان لایهنی نێرهر كه بنكهكهیه لهگهڵ لایهنی وهرگر كه كۆمیسیۆنهو دهسكاری ناو پاكێتهكان (packet) كرابێت كهئهمهش ئهگهرێكی دووره چونكه وهك وتمان پێش ئهوهی دهنگ بڕاوتهوه بۆ بهغدا ئهم حاڵهته رویداوه. حهوتهم: دهیان و سهدان رێگهی تر ههیه كه دهكرێت ئهم دهسكارییهی پێ بكرێت بهڵام پشت دهبهستێت بهتایبهتمهندی ئامێرهكهو پێشكهوتویی ئهو لایهنهی كه كردویهتی و بۆیه زۆر قورسه بڕیار بدهیت بزانیت كام رێگهیهیان بهكارهێناوه بۆ دهسكاریكردن بهبێ بهڵگهی تهواو. دهبوو لایهنهكان پێش دهنگدان چیان بكردایه؟ لهبهرئهوهی دهنگدان پرۆسهیهك بوو تهكنۆلۆژیای تێدا بهكاردههات دهبوو لایهنهكان تیمی ئایتیان ههبووایهو ههموو لایهنه بههێزو لاوازهكانی ئهو ئامێرانهیان لهبهرچاو بگرتایه كاریان لهسهر بكردایه، وه باشتربوو سهرهتای رۆژ بهبهرچاوی ههموو نوێنهرهكانهوه بهرنامهی سهر ئامێرهكانیان تێست بكردایهو كۆپیهكیشیان لێ رابكێشایه بۆ دڵنیابوون لهوهی ههموو داتاكان سفره لهسهرهتای رۆژدا، چونكه گهر پێش وهخته پرۆگرام كرابێت بهو شێوهیه دهكرا دهربكهوێت. بهڵام بهداخهوه لهبری ئهوهی خهڵكی ئایتی قسه بكات، لهبهر پهرلهمانتارو چالاكوان لایڤ بهرنهدهكهوت و وهكو ههموو بابهتهكانی دیكه قسهی بێماناو سهرنج راكێشیان دهكرد بهس بۆ هێنانی لایك… كۆتایی: بههێزترین ئهگهر ئهوهیه گهر ئهم دهسكاریه راست بێت، ئهوا دهكرێت لهڕێگهی بهرنامهی پێشوهختهوه كرابێت و رێژهكان دیاری كرابێت ئهویش به بهپێچهوانهكردنهوهی دهنگی لیست یان بهڕێژی سهدی دهنگدان. تێبینی: لهم نوسینهدا لهروی زانستیهوه باسی شتهكان دهكهم و كهسیش تۆمهتبار ناكهم و دهنگم بۆ هیچ لایهنێكیش نهداوه، ههروهها بهشێوهیهكی گشتیش نوسراوه چونكه گهر بۆ ئامێرێك تایبهت بنوسرێت دهبێت پێش وهخته توێژینهوهی لهسهر بكرێت.
نیاز عهبدوڵڵا ساڵانێكه به بهرنامه كار بۆ ئهوه كراوه دهسهڵاتی یاسادانان (پهرلهمان) لهكهدار و بێ نرخ بكرێت، بۆیه 31ی ئاب و 30ی حوزهیران و 10ی ئۆكتۆبهر و چهندین هێرش بهرامبهر پهرلهمانتاران ئهنجامدرا و له چهند قۆناغێكدا تهمهنی پهرلهمان بهبێ ههڵبژاردن درێژكرایهوه، بهو ئامانجهی تهواوی هێز و پایهكانی حوكمڕانی بكهونه ژێردهستی دهسهڵاتی جێبهجێ كردن و سهرۆكایهتی ههرێم. لهبهرئهوانه ئهو مافه سهرهكییهی هاووڵاتی كه بهشدارییه له بڕیاری حومكڕانی له رێگای ههڵبژاردنهوه، به بیانووهكانی بوونی شهڕی ناوخۆ و رێككهوتنی ستراتیجی و بوونی شهڕی داعش و قهیرانی دارایی زهوت كرا. بههۆی خیانهت و تاوانهكانی پارتی دیموكرات و یهكێتی نیشتیمانی خولی یهكهمی پهرلهمانی كوردستان تهمهنی 13 ساڵ بوو، بهڵام ئهوهی ههرێمی كوردستانی خستهوه ناو ژیانی ههڵبژاردن و بهشداری هاووڵاتی له بڕیاری سیاسی دهوڵهتی عێراقی نوێ بوو، بۆیه بههۆی عێراقهوه ههرێم كهوته ناو ئهمری واقعی ئهنجامدانی ههڵبژاردنهوه. ئیستاش دوای 13 ساڵ ههڵبژاردنی 12ی ئایاری ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ههمان دهرفهتی زێڕینی 2005ه بۆ ناوخۆی ههرێم و خهباتی سیاسی ههرێم له عێراقی فیدراڵ. ئێمه لهماوهی 26 ساڵدا خاوهنی 4خولی پهرلهمانین و ئهوان له ماوهی 13 ساڵدا خاوهنی چوارهم خول. گرنگه ئهو بێ ئومێدییهی له ههڵبژاردن خراوهته ناو دونیای سیاسی ئێمه و ژیانی سیاسی لهگهڵ عێراق، 12ی ئایار به بهشداریمان له ههڵبژاردنهكان بیڕهوێنینهوه. ئهوانهی پێیان وایه ههڵبژاردن هیچی له ماناكانی ئاڵوگۆڕی دهسهڵات و سیاسهت و یاسا و هێنانه پیشهوهی هێزی نوێ نهگۆڕیوه ههڵهن، چونكه له رابردووش بههۆی ههڵبژاردنهوه بوو چهندین یاسای گرنگ له پهرلهمان دهرچوون و هێزی سیاسی نوێی مهدهنی هاتنه بوون و چهند حیزبێك له كێشی بهشداری سیاسی پارتی و یهكێتی دوور كهوتنهوه وهك یهكگرتوو و كۆمهڵ. ئهم ههڵبژاردنهش بۆ بزووتنهوهی گۆڕان و هاوپهیمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری و نهوهی نوێ و كۆمهڵ دهرفهتێكی گرنگه تا خهباتێكی سیاسی جیاواز له ساڵانی رابردووی پارتی و یهكێتی پهیڕهو بكهن. بهشداری ئێمه وهك تاك له ههڵبژاردن ژمارهیهكی فهرامۆش كراو نییه، بهتایبهت كه رێفراندۆم-ی 25ی ئهیلول پێگهی كوردی له ئاستێكی چۆنایهتییهوه لاواز كرد و گۆڕی بۆ ئاستێكی ژمارهیی، بهو مانایهی لهم ههڵبژاردنهدا له ههرێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه جێناكۆكهكان ژمارهی دهنگ و كورسییهكان رۆڵ دهبین له خهباتی سیاسی داهاتوومان. بۆیه بهشداری ئێمه وهك هاووڵاتی له دهنگدانی 12ی ئایار جگه لهوهی پیادهكردنی یهكێك له مافهكانمانه له بڕیاری سیاسی، ئهرك و پێویستییهكه كه دهبێت له ناو ژماره گهورهكهدا ههبین، پاشان ناڕهزایهتییهكانمان له حوكمڕانی له رێگای فشاری مهدهنی و چاودێریییهوه به ئاراستهی گۆڕانكاری بهرین. نابێت به ئاسانی دهرفهت بدهین به بێ ئومێدكردنی هاووڵاتییان ههموو رێگاكانمان لێبگرن و زمانی چهك بكهنه رێگای چارهسهر و خهباتی سیاسی.
کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران، بەپلەی یەکەم نمایشی باڵادەستی جولەکە و تارمایی لۆبیە بەهیزەکەی بوو بەسەر سیاسەتی ئەمریکاوە. بەڵام بەرەنجامی هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێکەوتنامەیە و ئابڵوقەدانی ئێران، ڕەنگە نەبێتە مایەی ئارامیی بۆ ناوچەکە و، ڕەوینەوەی مەترسیەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرایل. توانای سەربازی ئیسرایل لە ئاستێکی بەرزدایە و پاڵپشتە بە موشەکی ستراتیجیی و ئەتۆمیی، بەڵام ئەم وڵاتە جوگرافیایەکی سیاسی نالەباری هەیە. ڕوبەری ئیسرایل هێندەی پارێزگای سلێمانیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی تەنها هەشت ملیۆن و نیوە. هەر دەسپێشخەریەك بۆ لێدانی دەوڵەتێکی گەورەی وەك ئێران، ئەگەر گرەنتی دەسبەجێی پەکخستنی سەرجەم توانا موشەکیەکانی لە ناو ئێران و لە سوریا و لوبنان لەگەڵ نەبێ، ئیسرایل ئەخاتە بەردەم مەترسیەکی جدیەوە و، ئارامیی ناوچەکە و جیهانیش ئەشێوێنێ. زانست چی دیکە بەتەنها موڵکی خۆراواییەکان نیە، تەکنۆلۆجیا بە هەموو جۆرەکانیەوە گەیشتۆتە هەموو شوێنێکی سەر زەوی. توانای زانستیی و پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای ئێران گەیشتۆتە ئاستێکی بەرز بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا. ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی و تەنانەت هایدرۆجینیش، پێویستی بە پسپۆر و بە ڕاوێژی دەرەکی نیە. گۆشەگیرکردنی ئێران بەوێنەی کۆریای باکور، ئاخوندەکانی تاران بەرەو سەرکێشی زیاتر ئەبا، زووتریش ئەیانکاتە خاوەن ئەتۆم و ئەوکاتەش مامەڵەکردن لەگەڵیان ئاسان نابێ!
د. سەردار عەزیز یەکەم، ئەم رێککەوتنە لە سەر بنەمای ئەو دیدەوە هاتبوو کە ئەگەر باش بێت لە گەڵ ئێراندا ئەوا ئێرانیش باش دەبێت. ئەم دیدە زیاتر دیدێکی هەناو دیپلۆماسی ئەوروپیە، بەڵام ئۆباما زۆر نزیک بوو لە دیدی لیبرالی ئەوروپیەوە بۆ دیپلۆماسی، بۆیە هەوڵی بۆ ئەوە بوو کە چۆن لە رێگەی نەرم و چاکەوە ڕەفتاری ئێران بگۆڕێت. دوو، کێشەی ئۆباما ئەوەبوو کە ڕۆشنبیربوو. وەک ڕۆشنبیرێک زۆر ڕەهەندی ئاڵۆزییەکانی دەبینی و لە ئەنجامدا فشار و شەڕ و هێزی وەک بژاردەیەکی گونجاو نەدەبینی بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵێک کێشەی ڕەگدار و ئاڵۆز. لە هەمانکاتدا زۆر لە ژێر کاریگەری کەلتور و مێژووی ئێراندا بوو، بۆیە وەهای دەبینی کە لە داهاتوودا ئەمریکا و ئێران دەتوانن ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، بە شێوەیەکی باشتر، لە دۆستە عەرەبەکانی ئەمریکا. سێ، ترەمپ تەنها نیە، بەشێکە لە ئەو قوتابخانەیەی کە بڕوای وەهایە کە فشار و هێز ڕەفتاری نەیارەکان دەگۆڕێت نەک چاکە و نەرمی. ئەمە بە تایبەتی لە ئێستادا ترەمپ بڕوای وەهایە کە مامەڵەی ڕەقی ئەو لە گەڵ کیمی کۆریای باکور بوە هۆکاری گۆڕینی ڕەفتاری ئەو. لە ڕاستیدا ڕازی بوونی چین بە دانانی ئابلۆقە لە سەر کۆریای باکۆر هۆکاری سەرەکی گۆڕینی ڕەفتاری کیم بوو. چوار، بەرەی عەرب ئیسرائیل زۆر لە ئۆباما ناڕازی بوون و وەهایان بیردەکردەوە زاڵبونی ئێران دەرئەنجامی ڕەفتارەکانی ئەمریکایە، بۆیە دژ بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بوون. دیارە پاش رێککەوتنەکە ئێران زیاتر باڵادەستبوە لە ناوچەکەدا، ئەوان هەموو ئەم باڵادەستیە لە دەرئەنجامی ریککەوتنەکەوە دەبینن. پێنج، وەک دەزانن، کە ڕێککەوتنەکە پرسی چەکی ئەتۆمی جوادکردبوەوە لە پرسەکانی تری وەک هەژەمۆنیەت لە ناوچەکە، چەکی تەقلیدی، پرسە نەرمەکانی تری وەک دیموکراسی و مافی مرۆڤ. ئێستا ئەمریکا و دۆستە عەرەب و جولەکەکانی دەیانەوێت ئەم پرسانە بهێننەوە ناو رێککەوتنێکی ترەوە. ئێران دەبێت رۆکێتی بالسیتی نەبێت و واز لە هاوکاری هێزە دۆستەکانی بهێنێت لە ناوچەکە و خۆی قەتیس بکات بە ناو سنوری خۆیەوە. ئەمە بۆ ئێران سەختە چونکە ئێران بڕوای وەهایە کە ئەگەر لە دەرەوە شەڕ نەکات ئەوا لە ناوەوە شەڕی پێدەگێڕن. شەش، ترەمپ لە کشانەوەی یەکێک لە بنەماکانی تری سەردەمی ئۆبامای هەڵوەشانەوە، ئەویش ئەمریکا بە هاوکاری لە گەڵ ئەوانیتردا ئیدارەی دونیا دەکات. کشانەوە ئەمریکا دەخاتە ژێرفشار دۆستەکانیەوە، وەک لە سەفەری سیاسیە ئەوروپاییەکاندا بینیمان بۆ ئەمریکا. بەڵام ترەمپ دەیەوێت ئەمریکا وەها پێشان بدات کە ناکەوێتە ژێر فشاری کەسەوە. تەنها کاتێک هاوپەیمانی دەکات کە ئەوانیتر لە گەڵیدا هاوڕابن، نەک ئەمریکا لە بچێتە سەر ڕای ئەوانیتر. ئەروپاییەکان لە بەردەم دوو بژاردەدان: یەکەم، دەرکردنی یاسای نوێ کە ڕێگە بە کۆمپانیا ئەوروپیەکان بدات سەرباری ئابلۆقەی ئەمریکی کار لە گەڵ ئێراندا بکەن، بە دڵنیایەوە ئێران هەوڵی ئەمە ئەدات لە گەڵ ئەوروپیەکاندا، لە لایەکی ترەوە ڕەنگە ئەوروپیەکان هەوڵی ئەوەبدەن کە ئەمریکا ڕازی بکەن کە بە کردار بڕیارەکانی جێبەجێ نەکات. دیارە ئەوروپاییەکان پەیوەندی خۆیان لە گەڵ ئەمریکادا تێک نادەن بۆ ئێران. حەوت، ترەمپ کشانەوەکەی پێشخست لە بەر کۆریای باکور. لە کاتی قسەکردنی ترەمپدا پۆمپیو لە ئاسماندابوو بۆ سەردانی کۆریای باکور، پێش گەیشتنی پەیامەکە گەیەنرابوو. هەرچەندە یەکێک لە ڕەخنەکان لە ترەمپ دەگیرا ئەوەبوو ئەگەر ئەمریکا لە رێککەوتنی ئێرانی دەکشێتەوە ئەوا چۆن کوریای باکور باوەڕی پێبکات کە لەگەڵیدا رێکبکەوێت، بەڵام بڕیاری کشانەوەکەو گەیشتنی پۆمپیو ئەو ڕەخنەیەی پوچکردەوە. هەشت، ئێران وەها هەوڵ ئەدات کە دەیەوێت بەرگری بکات. چەند ڕۆژێک لەمەوپێش زەریف لە یوتویب لێداوانێکی بڵاوکردەوە تێکەڵەیەک بوو لە هەڕەشە و پاڕانەوە. بەڵام ئێران بژاردەی کەمە، چونکە نایەوێت پاڵپستی ئەوروپی لە دەست بدات، هەتا پەرچەکردار مامەڵە بکات ئابوریەکی زیاتر دادەتەپێ، ڕەنگە دڵیشی بەئەوە خۆش بێت کە ئەمریکا بە ئاسانی ناتوانێت رێگری بکات لە کڕیارانی نەوتی ئێران واز لە کڕینی نەوتی ئێران بهێنن. نۆ، ئەمە سەرەتای شەڕێکی ساردە، کە ئابلۆقە و رێگری و فشار و میتۆدی تر دژ بە ئێران بەکاردێت. ئایا ئێران لە بەرامبەردا چیدەکات؟ ئابلۆقەکانی بە گشتی پایزی ئەمساڵ جارێکی تر دەسەپێنرێنەوە. دە، ترەمپ گەرچی ئەم ململانێیەی دەست پێکرد بەڵام نایەوێت پارە و سەربازی ئەمریکی تیادا بەکاربهێنێت. ئایا پارەی کەنداو و سەربازی میسری و چەک و تەکنەلۆجیای ئەمریکی دەتوانن ئەم ململانێیە بەڕێوەبەرن؟
رێبین هەردی رێگهكانی گۆرانكاری له كوردستاندا ههمیشه به كراوهیی ماونهتهوه..ئهو بۆچونه راست نیه ئهم هێزانه بههێز هاتوون و به هێز ئهگۆڕێن..راستیهكهی ئهوهیه بهههر ڕێگهیهك بووه ههردوو هێزی دهسهلاتدار ههمیشه ههلبژاردنهكان ئهبهنهوه و بهمهش ڕهوایهتی بهههموو ئهو حوكمرانیه گهندهڵ و خراپه ئهدهن كه نزیك سێ دهیهیه ههرێمی كوردستان له قهیرانهوه بهرهوه قهیرانێكی تر ئهبات. یهكێك له هۆكاره سهرهكیهكانی ئهم دۆخهش ئهوهیه لایهنگرانی دهسهڵات به بڕواوه بێت یان به تهماعی پارهو چاو ترساندنهوه بێت. لهههموو ههڵبژاردنێكدا به رێكخراوی بهشداری ئهكهن و دهنگ بهو دهسهلاته ئهدهنهوه كه بوارێكی ژیان نهماوه گهواهی لهسهر شكست و دۆرانیان نهدات. بهشێكی زۆری ئهم دۆخهش نائومێدی ئهو دهنگه ناڕازیانه دروستی كردووه كه بهشداری له ههلبژاردندا ناكهن و لێئهگهڕێن لایهنگرانی دهسهلات به مهیلی خۆیان سنوقهكان پڕ بكهن له دهنگی خۆیان..راست نیه بگوترێت ههمیشه تهزویر ئهكهن و ههمیشهش براوه ئهبن..گهر وابوایه بزوتنهوهی گۆران له ههلبژاردنی ٢٠٠٩دا ٢٥ كورسی و لهههڵبژاردنی دوای ئهوهدا ٢٤ كورسی نه ئههێنا. كاتی ئهوه هاتوه وهك چۆن لایهنگرانی دهسهلات له ههڵبژاردندا به توندی یهك یهك ئهگرنو تهنانهت ناشرینترین شتهكانیش بۆ سهركهوتنی خۆیان ئهگرنه بهر، دهنگه ناڕازیهكانش كه دڵنیام زۆر له لایهنگری دهسهڵات زیاترن یهك بگرن و به حهماسهتهوه بهروه سنوقی دهنگدان بڕۆن. تا ناڕازی زیاتر بهرهو دهنگدان بڕوات، ڕهوایهتی دهسهڵات كهم ئهبێتهوه، ئهمه گهر بهتهواوی لێی نهسێنرێت ههموو شتهكانش ئهڵێن ئهو رێ و شوێنانهی ئهمجاره بۆ رێگری له تهزویر گیراوهته بهر، سنوری تهزویر گهر بشهێڵێت، ئهوا به دلنیاییهوه یهكجار كهمی ئهكاتهوه.. جارێك ئهبراهام لینكڵۆن گوتبووی وهرقهكانی دهنگدان جێگهی گولهكانی شهڕی ناوخۆ ئهگرنهوه..با لهرێگهی ئهو وهرقانهوه لهبری گوله دهنگ دژی ئهم دهسهلاته نا ئینسانی و نا دیموكرات و چهقۆكێشه بدهین. دهنگه نارازیهكان یهكبگرن بۆ ئهوهی ئهو بیانووه ببڕین كه به دهنگی خهڵكی كوردستان هاتوون.
نووسینی: باقر جەبر زوبەیدی وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ حزبی دەعوەی ئیسلامی نامەیەكی بۆ سەماحەتی مەرجەعی باڵا بەڕێز عەلی سیستانی نارد، داوایلێكرد هەڵوێستی شەرعی خۆی روونبكاتەوە دەربارەی ئەوەی مالیكی خولی سێییەم پۆستی سەرۆك وەزیران بگرێتەوە دەست، لە ناو بوونی بڕێكی زۆر لە رەخنە و ناڕەزایەتی نەك تەنها لە گۆڕەپانی نیشتمانیدا، بەڵكو لە ناو خودی هاوپەیمانی نیشتمانیدا بە شێوەیەكی وردتر لەناو ریزەكانی حزبی دەعوەدا. دوای مانگێك لە نامەكەی حزبی دەعوە، كە كۆپییەكیمان بەدەست نەگەیشت، سەماحەتی سیستانیی وەڵامی دایەوە كە لە خوارەوە دایدەنێم، ئەو گڵۆپی سەوزی بۆ دەعوە و هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵكرد گۆڕانكارییەكە بكرێت و لەوەڵامەكەیدا مەرجەعی باڵا جەختی لێكردەوە. ئەوەی روویدا ئەوەبوو كە وەڵامەكەی مەرجەعی باڵا بۆ مانگێكی تەواو لای حزبی دەعوە بە پێچراوەیی مایەوە و ناكۆكییەكی توندیش لە ئارادابوو خەریك بووە حزبی دەعوە نغرۆی دابڕان ولێكترازانێكی توند بكات، بەڵام گروپێك لە دەعوە سەركەوتوو بوو لە كۆكردنەوەی 38 ئیمزای ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە پێناوی دەستكردن بە كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە لەناو هاوپەیمانی نیشتمانیدا. رۆژی 11/ 8/ 2014 كۆبوونەوەیەك لە ماڵی دكتۆر جەعفەری رێكخرا، بە سیفەتی ئەوەی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بوو، دوو كاتژمێری خایاند و تێیدا ئیمزای سەرۆك كوتلەكان كۆكرایەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی كە زۆرینەی حزبی دەعوە لەسەری رێككەوتون كە عەبادی وەك كاندید بۆ سەرۆك وەزیران پێشكەشدەكەن. ئەوانەی ئیمزایان كردبوو، لە پێشبڕكێدا بوون لەگەڵ كاتدا، چونكە وادە دەستورییەكان لە كاتژمێرەكانی كۆتاییهاتنیان نزیكدەبوونەوە، تەنها 90 خولەك كات مابوو بۆئەوەی جوڵە بكەین بە ئاراستەی وەڵامدانەوەی وادەی دەستوری بۆ ئەوەی عەبادی وەك سەرۆك وەزیران دیاریبكرێت و وەك وەڵامدانەوەیەكیش بۆ بانگەوازی مەرجەعەیەتی باڵا لە گونجان لەگەڵ ئەوەی بە رەزامەندیی نیشتمانی ناونرابوو. پێش ئەوەش چەند گفتوگۆیەكمان لەگەڵ سەركردەی كوتلە سیاسییەكانی گۆڕەپانی نیشتمانیدا كردبوو، بۆئەوەی بۆچونیان بەرامبەر گۆڕانكارییەكە بزانین، هەموو كوتلەكان پشتیوانیان كرد لە بۆچونی بەڕێز مەرجەعی باڵا و ویستی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ گۆڕانكاری. بە كاروانێكی دوورودرێژ بەرەو سەرۆكایەتی كۆمار كەوتینەڕێ، كاتژمێر یەك و نیوی نیوەڕۆ بوو، لە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ سەرۆك نەهاتینەدەرەوە هەتا مەرسومی كۆمارییمان بۆ راسپاردنی عەبادی وەك كاندیدی گەورەترین كوتلە نەهێنایەوە.
كەمال چۆمانی ... وانەیەک لە ریفراندۆمی دەستوریی تورکیا وەربگرن دەنگدان لەو هەڵبژاردنەدا، ئەگەر ئامرازێكیش نەبێت بۆ باشتر بون، ئامرازێکە بۆ خراپتر نەبون. پێویستمان بە گۆڕینێکە لە شێوەی سیاسەت و پەیوەندییەکانی هەرێم و کورد لەگەڵ بەغداد و نەتەوەکانی دیکەی عێڕاق، لەپێش هەمویانەوە عەڕەب. پێویستمان بە دونیابینییەکی نوێیە کە دونیابینیی پارتیی و یەکێتیی، بەتایبەتتر هی پارتیی، بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان تێبپەڕێنێت. نمونەیەکی سادە لە دەنگدان وەک ئامرازێک بۆ رێگریکردن لە خراپتر نەبون: لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٧، ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ریفراندۆمێکی دەستوریی بەسەر تورکیادا سەپاند. سیستەمی پارلەمانیی ئەو وڵاتەی گۆڕی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتیی، رونتر سیستەمێکی سوڵتانیی کە لەگەڵ ویستە پاوانخوازییەکانی خۆی دەگونجێت. بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا ٪٨٥.٤٣ بو، بەڵێ ٪٥١.٤١ بو، نەخێر٪٤٨.٥٩ بو. ئەوانەی بەشداریی ریفراندۆمەکەیان نەکرد، بەدڵنیایی دۆستانی ئەردۆغان و سیستەمی سەرۆکایەتیی نەبون. بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت بەشداریی ریفراندۆمەکەیان نەکرد. ئەگەر لەو ٪١٥یە نیوەی بەشداریی بکردبوایە، بەدڵنیایی رێژەی دەنگدان دەگۆڕا لە بەرژەوەندیی نا کە وای دەکرد خەونە سوڵتانییەکانی ئەردۆغان کۆتایییان پێ بێت. ئەو ٪١٥یە دەیتوانی رێ لەوە بگرێت دۆخی تورکیا خراپتر نەبێت. دوای ٢٠١٧، بە هۆی سیستەمی سەرۆکایەتیی تورکیاوە، کۆمەڵگای تورکیا و ئابوریی و سیاسەتەکەی، توشی دابەشبون و دڵڕەقیی و تیرۆر و گرتن و کوشتنی زیاتر بۆتەوە. خەونی بەدیموکراتیبونی تورکیا تا رادەی مردنە. پەیوەندیی کورد و تورک هێندەی تر مەودای تێکەوتوە. تەداخولی تورکیا لە سوریا و عێڕاق زیاتر بوە، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەوڕوپا و ئەمریکا تێكچوە، هیچی لە بەرژەوەندیی تورکیا و گەلانی تورکیا نەبوە. بۆیە، بەشداریکردنت لەوانەیە زۆر شت نەگۆڕێت لەو قۆناغەدا، بەڵام ئەگەر خەونی گۆڕانکارییت هەیە لە داهاتودا، بڕۆ دەنگبدە تا خراپتر نەبێت. دەنگبدە بۆ ئەوەی لە داهاتودا باشتر بێت، نەک لە پێتوابێت لە ئێستا هەمو شتێک بە هەڵبژاردن چاک دەبێت. گۆڕانکاریی و چاکسازیی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستاندا پشودرێژیی دەوێت، خەبات و تێکۆشانی زیاتری دەوێت، قۆستنەوەی دەرفەتەکانی دەوێت، بێهیوانەبون و بەردەوامیی دەوێت. دەبێت وانەیەک لە ریفراندۆمی دەستوریی تورکیا فێرببین و هەمو هەوڵێک بدەین بە شێوەیەکی گەورە بەشدار بین، نەک بۆ باشتربون، بەڵکو بۆ خراپترنەبون. کاتێک خەونی پاسەوانانی سیستەمی کۆنت راگرت کە دەیانەوێت دۆخی هەنوکەیی بهێڵنەوە، قۆناغی چاکسازیی و گۆڕانکاریی دەستپێدەکات. بۆیە، بڕۆ بۆ دەنگدان ئەگەر لە پێناو ئێستاش نەبێت، لە پێناو داهاتو.
ئاسۆس هەردی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە تا ئەم ساتەی ئەم دێڕانە دەنوسم، زۆر بەسستیو ساردوسڕی بەڕیوە دەچێت. هاوڕێیەکم پێی وایە ئەم “هێمنی”و ساردییە نیشانەی ئەوەیە حیزبەکان (بەتایبەت دەسەڵاتدارەکان) بۆیان دەرکەوتوە بەهاشوهوشو شەڕە پەڕۆو پەلاماردانی یەکترو یەکتر بێزارکردن هیچیان دەستگیر نابێت، بۆیە بانگەشەی ئەم جارە “هێمن”ە! ئەگەرچی لەناخی دڵەوە هیوادارم ئەو بۆچونە راست بێت، بەڵام پێم وایە لەپاڵ گەلێک هۆکاری تردا، هۆکاری سەرەکیی ئەم ساردییە تۆرانی خەڵکو بێهیواییانە بەرامبەر پرۆسەی هەڵبژاردنو دەنگدان. کەم نین ئەو هاوڵاتییانەی دەڵێن “چەند ساڵە بەشداری لەهەڵبژاردندا دەکەین، بەڵام بارودۆخی ژیانو وڵاتمان نەک باشتر نابێت، بەڵکو بەردەوام بەرەو خراپتر دەڕوات…. حیزبەکان وەک یەکنو بێ بەڵێنو گەندەڵن… شەڕیان بۆ پلەو پایەو دەسەڵاتی خۆیانە، نەک ئێمە…هتد، کەواتە بۆ بچین بۆ دەنگدان؟”. لەراستیدا پاش ئەزمونی هەڵبژاردنەکانی رابردو، نابێو ناتوانین ناهەقی خەڵک بگرین، بەڵام با دور لەتوڕەیی کەمێک بیر بکەینەوە. کێن ئەوانەی توڕەو ناڕازینو نایانەوێ بچن بۆ دەنگدان؟ بەنەچونیان چییان دەستدەکەوێ؟ کێ لەم بێهیواییەی ئەوان قازانج دەکات؟ لەهەمو شوێنێکی دنیادا هەمیشە رێژەیەکی بەرچاو لەخەڵک لەبەر هەر هۆیەک بێت بەشداریی هەڵبژاردنەکان ناکەن، بۆیە ئەگەر لەشوێنێک رێژەی بەشداری لەسەدا شەست تێپەڕێنێت، بەسەرکەوتنو بەشدارییەکی گرنگی خەڵک لەقەڵەم دەدرێت. من قسەم لەسەر ئەم بەشەیان نیە. ئەوەی مەبەستی منە ئەو رێژەیەیە کە لەساڵانی رابردودا لەمەیدانەکەدا بونو ئێستا لەبەر بێهیواییو بێ متمانەییان بەسیاسەتمەدارو حیزبەکان، نایانەوێ دەنگ بدەن. پێم وایە زۆرینەی هەرەزۆری ئەمانەی دوایی، خەڵکە ناڕازییەکەن. ناڕازی لەدۆخی ئێستا، لەقسەو کردەی دەسەڵاتداران، لەبەڵێنە بێناوەرۆکەکانیان، لەشکستە گەورەو بچوکەکەنیان، لەگەندەڵیو ناعەدالەتی… هتد. بەواتایەکی تر، زۆربەی هەرەزۆری ئەو ناڕازییانە خەڵکە ئاساییەکەن نەک ئەندامو لایەنگرانی حیزبەکان. ئەمانەی دوایی وەک ئیلتیزامێکی حیزبی هەر دەچنە سەر سندوقو هەر دەنگیش بەحیزبەکانی خۆیان دەدەنەوە. ئەگەر ئەوەشمان لەبیر بێت کە هەمیشە خەڵکی ناحیزبی زۆرینەی کۆمەڵگە پێکدێنن، بەحسابێکی زۆر سادە بۆمان دەردەکەوێ بەشدارینەکردنی خەڵکی ئاسایی- ناڕازی، راستەوخۆ خزمەت بەحیزبەکانو بەتایبەت خزمەت بەحیزبەدەسەڵاتدارەکان دەکات. چونکە ئەو کاتەی ناڕازییەکان دەست لەمافی دەنگدانی خۆیان هەڵدەگرن، بیانەوێ یان نا، رازی دەبن بەوەی خەڵکە حیزبییەکە لەجیاتی ئەوان بڕیار لەسەر چارەنوسیان بدەنو سەرکردەکانی خۆیان بکەنەوە بەئاغای مەملەکەت! رێژەی بەشداری کەم بێت یا زۆر، ئەوەی لەسندوق دێتە دەرەوە، بەبڕیارو ئیرادەی خەڵک لەقەڵەم دەدرێت، بەوانەشەوە کە ناچن بۆ دەنگدان. جگەلەوەش پێم وایە دیسان خزمەتێکی گەورەی حیزبەدەسەڵادارەکان دەکەین ئەگەر بڵێین هەمو حیزبەکان وەک یەکنو وەک یەک بەرپرسیارن لەم دۆخەی پێی گەیشتوین. زۆر بەکورتی هەر ئەوەندە بەسە لەخۆمان بپرسین ئەم هەمو ساڵە بڕیاری سیاسی، ئابوری، ئیداریو ئەمنی بەدەست کێ بوە، بۆ ئەوەی بزانین کێ بەرپرسیارە لەم وێرانەیەی ئێستا. بۆیە هاونیشتمانیی بەڕێز، ئەگەر تۆش وەک من لەم دۆخە ناڕازیت، دودڵ مەبەو لەئێستاوە بڕیاری خۆت بدە. چونکە بەشداری نەکردنت، تەنها خزمەتی ئەوانە دەکات کە لێیان ناڕازیتو کوردستانیان بەم رۆژە گەیاند. رۆژنامەی ئاوێنە