■ئاراس فەتاح.. زیندانییەکانی ناو ئۆردوگا زۆرەملێکانی نازییەکان (کە بە KZ بەناوبانگە) شوناسیان نەبوو، بەڵکو خاوەن ژمارە بوون، کە بانگیش دەکران بە ژمارە بانگدەکران، نەک بە ناو. کاتێکیش بە شەمەندەفەری وڵاغ-گوازەرەوە بۆ ئۆردوگاکان دەھێنران، سەرەتا ریزیان پێدەبەستن، ناچاردەکران ماوەیەک بە چینچکانەوە دابنیشتن تاوەکو ئەژنۆکانیان سڕدەبوو و پەکیاندەکەوت، پاشان بەسەر قاوشەکاندا دابەشدەکران. لەورۆژەوە ”وەرزش“ لە وێنەی ئەشکەنجەدانێکی سیستەماتیکی ڕۆژانە دەستیپێدەکرد. ”وەرزشەکان“ فۆرمی جیاوازیان ھەبوو، لەوێنەی ڕیزگرتن، دانیشتن، چۆکدادان، لەسەردەست وەستان، سنگ بە زەویدا خشاندن و ھتد. ھەرکەسێک لەشی سووک نەبوایە و کارەکانی لەکاتی خۆیدا رانەپەڕاندایە، بیراز (فەلاقە) دەکرا. ھەرکەسێک چاپوک و چالاک نەبوایە، حەسیرمەیدان دەکرا، ھەرکەسێکیش لاواز و کەنەفت بوایە، بەگوللەی رەحمەت دەکوژرا، یان دەبرا بۆ ژووری گازبارانکردن و جەستەکەی دەخرایە ناو کوورەی سوتاندنەوە و ژیانی دەکرا بە دوکەڵ. ئەمە دۆخی ”وەرزشکار“انەی ژیانی زیندانییانی ناو ئۆردوگای زۆرەملێی نازییەکان بوو کە جوولەکە و سنتی و رۆما ”قەرەج“ و سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای تێدا کۆدەکرایەوە. لە ساڵی ١٩٤٢دا (ھانریش ھیملەر)ی گەورە نازی، کە سەرۆکی ھەموو ئۆردوگاکان بوو، بڕیارێکی بۆ زیندانییان دەکرد کە لەمەودوا بۆیان ھەیە وەرزش بکەن. ئەم بڕیارەشی وەک دیارییەکی ناوێزەی سەرۆک (ھیتلەر) بە ڕای گشتیی فرۆشت. دیارە زۆرینەی مێژوونووسان لەسەر ئەوە ھاوڕان کە بڕیاری وەرزشکردن لە ئۆردوگاکاندا ھێندەی پابەندی ئەوە بوو کە دۆخی جەستەیی زیندانییان باشبکات، بۆئەوەی ھێزی کارکردن و توانای بەرھەمھێنانیان برەوپێبدات، ئەوەندە پەیوەندی بەوەوە نەبوو کە زیندانییان لەکاتی فەراغدا چێژ لە ژیانیان ببینن. ھێزی دەستی کار بەبۆنەی جەنگەوە بەرەو نەمان دەچوو، بۆیە زیندانییان تاکە پڕکەرەوەی ئەم بۆشاییە بوون کە لە پیشەسازیی چەک و تەقەمەنییدا دروستبووبوو. لەپاڵ ئەم ھۆکارە ئابوورییەدا نازییەکان پێویستیان بە پڕوپاگەندەش بوو دژ بەو زانیارییانەی کە لەسەر ژیانی وەحشەتئاسای ناو ئۆردوگاکان بۆ دەرەوە دزەیان دەکرد. ئەوان دەیانویست لەڕێگای وەرزشەوە نیشانیبدەن کە دۆخی نیشتەجێیانی ناو ئۆردوگاکان چەندە باشە. ھەر ئەمەش بوو وایکرد کە دەربازبووان تا ساڵانێکی زۆر باسی ئەم بابەتە نەکەن، نەبا وێنایەکی پۆزەتیڤ لەسەر سیاسەتی نازییەکان لەناو ئۆردوگاکاندا دروستبکات. سەرەڕای ئەم پاشخانە ئابوورییەی بڕیارەکەی ھیملەر، وەرزش بە گشتیی و بەتایبەت تۆپێن بوو بە ھۆکارێک بۆ کردنەوەی پەنجەرەیەکی بچووک بەسەر ژیانی ئینسانی ناو ئۆردوگاکاندا، بوو بە دیارییەک کە بۆ چەند ساتێکیش بێت زیندانییان لەڕێگایەوە ژان و خەم و ئازارەکانیان بیربچێتەوە. زیندانییەکان دوای چەندین کاتژمێر لە کاری قورس و نائینسانیی، دەیانتوانی لە رێگای تۆپتۆپێنەوە پشوویەک بدەن و ژیانێکی تر بژین. ھەر ئەمەش وایکرد کە زوو بکەونە خۆیان و تیپ و خولی وەرزشیی و کەلەوپەلی وەرزش دروستبکەن. لە چەرمی پێڵاوی ھاوڕێ کوژراوەکانیان تۆپیان دروستدەکرد، لە جلوبەرگەکانیشیان تی-شێرت و فیکەی پاسەوانەکانیشیان کە بۆ ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوە بەکاردەھێنرا، بۆ ناوبژیوانی بەکاردەھێنا. بەشێوەیەکی گشتیی تیمی یاری تۆپێنەکان لە حەوت کەس پێکھاتبوون و ھەر گێمەی تەنھا 35 دەقیقە بوو. بینەرانی یارییەکان تەنھا زیندانییان نەبوون، بەڵکو پاسەوانەکانیش بوون. ھەربۆیە یارییەکان بەبەردەوامی بینەری زۆریان ھەبوو. یاری تۆپێن بوو بە ھۆکارێک بۆ گەورەکردنی شانسی ژیان لە ئۆردوگاکاندا، نەک تەنھا لەڕووی جەستەییەوە کە وەرزش ھۆکارێکی گرنگ بوو بۆ تەحەمولکردنی ئەو ھەموو پڕوکاندن و ماندووبوونەی کاری رۆژانە، بەڵکو لە تیپەکاندا سەرۆکی بەشەکانیش یارییاندەکرد و ھەندێک لە یاریکەرەکانیش پاسیان دەدا بە سەرۆکەکانیان، بۆئەوەی گوڵ بکەن. ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی کە نانی زیاتر یان کاری باشتریان دەستبکەوێت. نان و کار لە ئۆردوگاکاندا تاکە گەرەنتییەک بوون بۆ بەردەوامبوون لە ژیاندا. لە ئۆردوگاندا چەندین گروپی کاری جیاواز و نەتەوەی جیاواز و چەندین ئیمانداری سەر بە ئایینی جیاوازیش زیندانیی بوون. ھەریەکەیان گروپی تۆپێنی تایبەت بە خۆی دروستکردبوو کە لە خولەکاندا بەرامبەر بە یەکتر یارییاندەکرد. ئەم رەھەندە چەندە لە رووی سۆسیۆلۆگییەوە سەرنجڕاکێشە، ئەوەندەش لە رووی ئینسانییەوە کارەساتبار بوو. چەندین یاری کە لە نێوان گروپە نەتەوەییەکاندا سازدەکران، توندوتیژیی لێدەکەوتەوە و ھەندێک جار کوشتاریشی تێدەکەوت. بۆ نموونە رقی پۆلۆنییەکان لە ئەڵمان گەورە بوو، ئەوان دەیانویست بیسەلمێنن کە ئەڵمانەکان ھەڵبژاردەی رەگەزی مرۆڤ نین و لە ھەموو کاتێکدا باشترین نەتەوە و باڵاترین رەگەز نین. ئەوان لە کاتی تۆپێندا ئەوەیان بیردەچووەوە کە ھەموویان لە ئۆردوگاکاندا یەک چارەنووسیان ھەیە، ئەویش مردنە. یاری تۆپتۆپێن لە ئۆردوگاکاندا شوناس و کەسایەتییەکی تری بە زیندانییان بەخشی. لەکاتی یاریکردندا زیندانییەکان یاریزان بوون، ھەر وەرزشەوانێک وەزیفەیەکی دیاریکراوی ھەبوو کە لە ناو تیپەکەیدا دەیگێڕا، جیاواز لەو وەزیفەیەی لەناو ئۆردوگا زۆرەملێکاندا بۆیان دیاریکرابوو. بۆنموونە زیندانیی لە تیمەکەیدا رۆڵی گۆڵچی دەگێڕا، ئەندامەکانی تر بەرگریکەر بوون، یان لە خەتی نێوەند یارییاندەکرد، یاخود رۆڵی ھێرشبەریان دەگێڕا. ئەوان لەو چرکەساتانەدا ھەڵگری شوناسە راستەقینەکەی خۆیان بوون. تەنانەت بینەرەکانیش ھەستیان بەوەدەکرد کە ئامانجێک ھەیە و بۆ چرکەساتێکیش بێت دەتوانن بۆی بژین، ئەویش پشتیوانیکردنی تیپەکەیان و ھاندانیانە بۆ بردنەوە. ئەم کەشەش دۆخێکی خوڵقاندبوو کە ھەرکەسێک بەلای ئۆردوگاکاندا بە پیاسە بڕۆشتایە و یاری تۆپێنی زیندانییانی ببینایە و ھاتوھاواری ھاندەرانی گوێ لێبوایە، ھەستی نەدەکرد کە ئەوێ شوێنێکە بۆ بەرھەمھێنانی مردن، بەڵکو وێنای ئەوەی لەلا دروستدەبوو کە ئەوێ شوێنێکە بۆ کاتبەسەربردن و چێژبینین لە ژیان. کاتێک تێپێکی جوولەکە لەگەڵ تیپێکی پاسەوانانی ناو ئۆردوگادا یارییان دەکرد، زیندانییان لەو چرکەساتەدا بیریان لەوە نەدەکردەوە کە ھەمان ئەو رکەبەرانە دوای یارییەکە دەبنەوە بە دوژمنەکەیان و دەشێت لە سەرپێچیکردنێکدا بیانکوژن. بردنەوەی زیندانییان لە پاسەوانان تەنھا بردنەوەی گەمەیەک نەبوو، بەڵکو نیشاندانی ئەو راستییەش بوو کە ئەمان لە شوێنێکی تردا بەتواناتر و بەدەسەڵاتترن. زیندانییان ھەمیشە دۆڕاو نین وەکو لە گەمەی دەسەڵاتدا دەیبینین، بەڵکو دەشێت لە شوێنێکی تردا براوەی گەمەیەکی تر بن، وەکو لە یاری تۆپێندا دەبینرا. گەر پاسەوانان لە گەمەی ژیاندا براوەبن، ئەوا دەشێت لە یاری تۆپێندا دۆڕاوبن. گەر پاسەوانان لە ژیاندا گۆڵ لە زیندانییان بکەن، ئەوا زیندانیان لە تۆپێندا دەتوانن گۆڵیان لێبکەن. گوڵکردن لە پاسەوانان و بکوژان، بەخشینی ھەستی سەرکەوتن بوو لە گەمەیەکی راستەقینەی رکەبەرێتییەکی شێوەھاوتادا. زیندانییان ئەو راستییەیان باش دەزانی کە ئەوان لە گەمەی دابەشکردنی پێشوەختی دەسەڵاتدا لەسەر بناغەی ھێز، یارییەکەیان درۆڕاندووە. یاری تۆپێن لە ئۆردوگاکاندا بە ھەموو ڕەھەندە ئاڵۆزەکانییەوە، شانسی ژیانی زیندانییانی گەورەتر کرد و وێنایەکی تر و وشیارییەکی تری پێبەخشیین. زیندانییان لەو ڕۆژانەی یاری تۆپێنیان دەکرد، گۆڵیان لە مردن دەکرد، لانی کەم لەکاتی یاریکردندا ئەوەیان بیردەچووەوە کە مردن سبەینی گۆڵیان لێدەکات. ................ ئەم وتارە نووسینێکە پێش چوار ساڵ لە سەروبەندی مۆندیالی ٢٠١٤دا نووسراوە و لە ھەفتەنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە. باس لە گرنگیی کردەی تۆپ تۆپێن دەکات بۆ زیندانیانی ناو ئۆرگاکانی مردن لە سەردەمی دەسەڵاتی نازیزمدا.
كامهیان سهركهوت؛ فاشیزم یان دیموكراتی؟! ■حهسهن جودی.. 1. بهم ههڵبژاردنه؛ سیاسهتی فاشیستانهی ئاكهپه- مهههپه سهركهوت لهوهی پێگهی دهسهڵاتدارێتی خۆی قایمتر بكات و درێژهی پێبدات، بهڵام سهرنهكهوت لهوهی دینامیكی دیموكراتی توركیا، كه ههدهپهیه تێكبشكێنێت. 2. ههدهپه وهك هێزی سهرهكی ئازادی و دیموكراتی؛ سهركهوت لهوهی نیوهی پیلانهكهی فاشیزمی ئاكهپه-مهههپه پوچهڵبكاتهوه و بهربهستی 10%ی ههڵبژاردن تێپهڕێنێت. بهڵام نهیتوانی فاشیزم و سیستهمه سیاسییهكهی بهتهواوی تێكبشكێنێت. واتا دیموكراتیهت نیو ههنگاو سهركهوت، سهركهوت لهوهی بمێنێتهوه و تێكنهشكێت و توانستی بهردهوامبوون و سهركهوتنی زیاتر بكات. بۆیه پێویستیی به تێكۆشانی زیاتر ههیه بۆ تێكشاندنی یهكجارهكی فاشیزم. 3. ئاكهپه-مهههپه و ئهردۆغان، بهو گۆڕانكارییانهی له سیستهمی سیاسی و دهستووری توركیا كردوویانه، بهم ههڵبژاردنهی ئهمجارهشیهوه؛ ئیدی ئێستا تهواو گهیشته ئاستی فاشیزمی مۆدێل بهعسی عێراقی و دیكتاتۆریهتی مۆدێلی سهددامی، كه كۆی دهسهڵاتهكان و دهزگاكانی حكومهت و دهوڵهت له ئاكهپه و شهخسی ئهردۆغان خۆی كۆدهكاتهوه، به پهرلهمان و حكومهت و دادوهری و سوپا و راگهیاندن و دهزگا و كایهكانی تریشهوه. 4. بهتهشهنهسهندنی زیاتری فاشیزم له توركیا، ئهوا توركیا و كوردستان و كۆی خۆرههڵاتی ناوین پێدهنێته قۆناخێكی مهترسیدارترهوه. ههروهها دهرفهتهكانی چارهسهری سیاسی و دیموكراتی بۆ كێشهكانی ئهو وڵاته و ناوچهكه - لهسهرووی ههموویانهوه كێشهی ماف و ئازادی گهلی كوردستان - كهمتر و بهرتهسكتر دهكاتهوه. بهمهش زهمینهی شهڕه دژوارهكان زیاتر دهبن. 5. بۆیه لهناوخۆی توركیادا؛ ململانێ و ناكۆكی و شهڕی نێوان فاشیزم و دیموكراتی قووڵتر و فراوانتر دهبێتهوه. توركیا ناتوانێت بهو دۆخه داتهپیوه ئابووری و سیاسییهی ئێستای خۆیهوه تهنیا به فاشیزم قهڵمڕهوی بكات و لهدهسهڵاتدارێتی بهردهوام بێت. بهمهش ئهگهرهكانی؛ سهرههڵدانی جهماوهری گشتی توركیا، یان كودهتای سهربازی، یان دهستتێوهردانی دهرهكی زیاتر دهبن. 6. لهئاستی خۆرههڵاتی ناوین و جیهانیشدا؛ به تۆكمهبوونی زیاتری فاشیزم له توركیادا كۆی ناوچهكه و جیهان رووبهڕووی دۆخێكی گێژاوتر و ئاڵۆزتر دهبێتهوه. زۆر لهو دۆخه دهچێت كه هیتلهر پێش "دووهمین جهنگی جیهانی" به ههڵبژاردن هاته سهر حوكم و دواتر جهنگی دووهمی جیهانی ههڵگیرسا و دهیان ملیۆن مرۆڤی تێدا بووه قوربانی. ههڵبهته دۆخی ئهوكاتهی ئهڵمانیا و دونیا و دۆخی ئێستای توركیا و دونیا زۆر لهیهكتر جیاوازن، بهڵام ئهو لێكچوونهش ههیه. 7. بێگومان فاشیزمی توركی- ئیسلامی نهك ههر توانستی دروستكردنهوهی ئیمپراتۆرییهتی عوسمانیی نییه. بهڵكو ئهگهری زۆره دۆخی توركیا بهرهو دۆخی سوریا یان ئێراق ببات و وێرانتری بكات، تهنانهت ئهگهری ئهوهش له ئارادایه كهوا ئهگهر زوو رێگیری له تهشهنهسهندنی ئهم فاشیزمه نهكرێت ئهوا چارهنووسی توركیا له چارهنووسی یۆگسلاڤیای ههڵوهشاوه خراپتر ببێت. چارهنووسی ئهردۆغانیش له میلۆسۆڤیچ و سهددام خراپتر ببێت. 8. راستترین ههڵوێست له ئاستی توركیا، كوردستان، خۆرههڵاتی ناوین و دونیا لهبهرامبهر به توركیا ئهوهیه كه؛ لهههموو بهره و بوارێكدا: بهرهی دژه فاشیزم رێكبخرێت و پهرهبسێنێت تا بتوانرێت رێگیری ئهوهی لێبكرێت تا كاولكاری زیاتر لهوهی كردوویهتی نهكات و كۆی توركیا و كوردستان و خۆرههڵاتی ناوین نهكاته سوتماكی فاشیزم. 9. بهتایبهتی له ئاستی كوردستاندا؛ پێویسته دهرك بهوه بكهین كه سهركهوتنی فاشیزمی توركی- ئیسلامی (ئاكهپه و مهههپه) ئهوكاته دێتهدی كه بتوانێت ئیرادهی ئازادی گهلی كوردستان لهههموو ئاستهكاندا تێكبشكێنێت. ئهمهش ئهستهمه بێتهدی. چونكه بزووتنهوهی ئازادیخوازی كوردستان پێگه و توانستێكی مهزنی گهشهكردن و پێشكهوتنی ههیه، ههم له ئاستی كوردستان و توركیا، ههمیش له ئاستی خۆرههڵاتی ناوین و جیهاندا. بۆیه بزووتنهوهی ئازادیخوازی كوردستان و گهلی كوردستان پێشهنگی ئهو بهره دژه فاشیزمهن كه بۆته پێویستییهكی بهپهله و ژیانیی بۆ توركیا و كوردستان و ناوچهكه و جیهان. 10. دهرفهتهكانی ئاشتی له توركیا تادواڕاده لهباربراون، رێگاكانیشی داخراون. مسۆگهر باشترین دهرفهتهكان دهستپێشخهری و پرۆژه ئاشتیخوازییهكانی رێبهر ئۆجهلانه، نزیكترین رێگاش بۆ ئاشتی ئیمراڵییه. بۆ داهاتوویهكی نزیك ئهگهری ههره لاواز ئهوهیه كه: جارێكی دیكه دهرفهتهكانی ئاشتی لهدایكببنهوه، رێگاكانیشی بكرێنهوه، ئهمهش كاتێك دێتهدی كه راستهوخۆ رێبهر ئۆجهلان موخاتهب وهربگیردرێت و رێبهر ئۆجهلانیش وهك ههموو جاران، لهمیانهی دهستپێشخهری و پرۆژهكانییهوه، ههدهپه و پهكهكهش رۆڵی بنچینهیی خۆیان لهمهدا ببینن، پێههڵگرتنێكی مهزن بكات و كهشێكی گونجاو بۆ دانوستاندن و بهدیهێنانی ئاشتی و چارهسهری سیاسی و دیموكراتیانهی پرسی گهلی كوردستان و دیموكراتیزهكردنی سیستهمی توركیا بڕهخسێنێت.
■ لیزا فەلەکەدین.. رۆژ دوای رۆژ رەوشی ئەمنی دەوروبەری کەرکوک بەرەو خراپتر دەچێت و گروپە نامۆکان بەردەوام خەریکی رفاندن و تۆقاندنی دانیشتوانی کوردن. ئەو بۆشاییە ئەمنییە خەڵکەکە ناچار بە کۆچ کردن و چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات. تا هەنوکەش عێراق دەستوپێ شکاوانە جگە لە بینەر بوون بۆ رەوشەکە بە هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی کاریگەر هەڵنەساوە. هەروەک ئەوەی نە بای دێت نە باران عەبادی دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە كەركوك پارێزگاری ئاسایش و ماڵوموڵكی گشت هاوڵاتیان دەگرنە ئەستۆ بە هەموو پێكهاتەكانەوە !!! لەولاشەوە بەرامبەر بە داوای گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان، ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایشە. دۆخەکە هاوشێوەی بۆمبێکی تەوقیت کراوە و ئانوساتی زرمە لێهەڵسانی نادیارە... بەڵام با ببینین کاتێک تەقییەوە هاوپەیمانانی ۱٦ ئۆکتۆبەر بەهەمان ئاسانی ئێستا رۆژەکانیان تێدەپەڕێنن لەکاتێکدا وەک هەمیشە پێشمەرگە و ئاسایش رێگەی کەرکوک دەگرنە بەر و دەگەن بەهانای کەرکوکی بێناز کراو ...
■ سەرتیپ جەوهەر .. فارس محەمەد بەڕێوبەری گشتیی لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەبەرچاوی خەڵك تیرۆركرا، گەنجێك لەسەر فول لایت لەسەرشەقام درایە بەر گولە، یەكێكی دیكە لەسەر شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل درایە بەرگولە، كوڕو باوكێك بەیەكەوە درانە بەر فیشەك و كوژران! گەنجێكی دیكە لەكەسنەزان لەسەر شەقام درایە بەرفیشەك و جوانەمەرگكرا..تد. ئەوەی باسیدەكەم ئەو جۆرە كوشتنەیە كە رۆژانە گوێبیستی دەبین، نەك تیرۆری سیاسی و رۆژنامەنوسان، ئەوەیان باسێكی دیكەیە و قسەی زۆر زیاتر هەڵدەگرێت و لێرەدا دەرفەتی باسكردنیمان نییە، ئەوەی ئێستا باسی دەكەین، بەشێكە لەرووداوەكان، بەشێك لە روداوەكان بەكپكراوی دەمێننەوەو دەستی میدیاكانی پێڕاناگات، ئەگینا تاوان و روداوەكان زۆر لەوە زیاترە. دەكرێت بڵێین ئەو شێوە كوشتن و تیرۆركردنەی لەكوردستان هەیە، هی ئەوە نییە لەوڵاتێك روبدات و دامەزراوەی پۆلیس و دادگای هەبێت، ئەو دامەزراوانە وەك باڵەخانەو فەرمانبەرو قانونی كاركردن، بونیان هەیە، بەڵام لاوازیی ئەو دامەزراوانەو خراپی كاركردنیان، وایكردووە متمانەیان لای هاوڵاتی زۆر لاواز بێت، یان هەر نەبێت. درێژەكێشانی ئەو دۆخەو بەردەوامبونی دیاردەی كوشتن و تیرۆر، وایكردووە خەڵك متمانەی بەدامەزراوەكانی حكومەت لاوازبێت، هەر روداوێك بێتەپێش، بەرلەهەمووشتێك تێكەڵ بارودۆخی سیاسی دەكرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییەی كوردستان و دەستوەردانی حزب لەبارودۆخی حوكمڕانیی، بێگومان ئەمە وایكردووە پرسی چاككردنیشی لەبازنەیەكدا بەردەوام بەبێ چاكبون بخولێتەوە. ئەمانە هەواڵەكانی كوردستانن و ترسێكی ئێجگار زۆری لەدڵی خەڵك دروستكردووە، بۆیە ئەگەر بڵێین شەو خەوتین و بەیانیەكەی بەسەلامەتی خەبەرمان بویەوە، ئەوا دەستكەوتێكی گەورەیە، چونكە دەشێت شەو بێنەسەرمان و تیرۆرمان بكەن و سبەی روداوی كوشتنەكەمان تەنها دەبێتە هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی كوردستان و مشتومڕی سەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی، دەبێ بزانین یان بكوژەكە دیار نییەو نایدۆزنەوە! یانیش دیارەو كەس ناوێرێ دەستگیری بكات! یاخود دەستگیری دەكرێت، بەڵام دوو رۆژی دیكە بەبڕیارێكی تایبەتی لێبوردنی گشتیی، پوختەو جوان ئازادی دەكەن، ئەمەش ریسەكەمان لێدەكاتەوە بەخوری!! كوشتن یان تیرۆركردن، دیاردەیەكی چارەسەرنەكراوە لە كوردستان، رەنگە هۆكار زۆربێت بۆ تەشەنەسەندن و بەردەوامبونی ئەو دیاردەیە، بەڵام دەتوانین دیارترینیان بۆ دوو هۆكاری سەرەكی بگێڕینەوە، یەكەمیان: هەژمونی حزب بەسەر كۆی كایەكانی ژیان و دروستكردنی خەڵكی دەستڕۆیشتو لەسەروی قانون و دادگاكان و رەخساندنی زەمینەی تاوانكردن و داڵدەدان. دوومیان: خراپی دادگاكان و لاوازی بەشێك لەدادوەران بەهۆی ترسی حزب یان بەهۆكاری دامەزراندنیان لەسەربنەمای مەحسوبییەت و مەنسوبییەت و كاریگەربونیان بەبارودۆخی سیاسی. خراپتر ئەوەیە، لەبارەی هەر روداوێكەوە پۆلیس هەر لێكۆڵینەوەو زانیارییەك دەخاتەڕوو، خەڵك متمانەی بەزانیارییەكانی پۆلیس لاوازە، هەندێجاریش بەشێك لەو زانیارییانەی لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر روداوێكی دیاریكراو دەخرێتەڕوو، زۆر لاوازەو خەڵك بەسیناریۆی تێدەگات، بۆیە دەبینین روداو هەیە ئەو تاوانبارەی لەسەری گیراوە گوایە دادگایی دەكرێت، كەچی تائێستا هیچ شتێك دیارنییە! لەهەمووی خراپتر، دەركردنی بڕیاری لێبوردنی گشتییە بۆ تاوانباران! بەپێی زانیاریی ناڕەسمیی، ئەوانەی بەهۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە بەتایبەت كوشتن بەبڕیاری لێبوردنی گشتیی ئازاد دەكرێن، زۆربەیان دوای ئازادكردنیان دوبارە تاوانیان كردۆتەوەو دەستگیركراونەتەوە! ئەم بڕیاری لێبوردنی گشتییە، وایكردووە ببێتە دەرفەتێكی باش بۆ تاوانباران، تا لەدوای تاوان بێ سزا، ئازادبكرێن.
■كەمال چۆمانی ... بیست و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا تیۆدۆر رۆزفێڵت لەبارەی نیشتیمانپەروەرێتیی/نیشتیماندۆستیی دەڵێت -چەند قسەیەکی ئەوم کورداندوە-: نیشتیمانپەروەریی واتا لە پشتی وڵات بیت. نیشتیمانپەروەریی مانای وانییە لە پشتی سەرۆک یان هەر بەرپرسێک بیت. نیشتیماپەروەرییە پشتیوانیی سەرۆک بی هێندەی ئەو بەکارامەیی و لەخۆبوردیی خزمەتی وڵات دەکات. نانیشتیمانپەروەرییه دژایەتیی سەرۆک نەکەی بەو رادەیەی ئەو بەناکارامەیی ئەرکەکانی ئەنجامدەدات، ئەگەر وا نەکەیت، سەرۆک شکستدەخوات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تا لە پشت وڵاتەکەی بێت. کارێکی نابەجێیە ئەگەر راستییەکان لە هەردو بارەکەدا دەربارەی سەرۆک بە وڵاتییان نەگەیەنیت. ئەوەی کە رابگەیەنیت نابێ کەس رەخنە لە سەرۆک بگرێت یان هەمیشە دەبێت لە پشتی سەرۆک بیت چ راست بێت چ هەڵە، نەک هەر نانیشتیمانپەروەرێتیی و کۆیلایەتییە، بەڵکو لەڕوی رەوشتییشەوە خیانەتە بە خەڵکی ئەمریکا. تەنها دەبێت راستیی بگوترێت دەربارەی سەرۆک و هەرکەسێکی تر. بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە دەبێت راستییەکان بگوترێن جا دڵخۆشکەر بن یان خەمهێن، زیاتر دەربارەی سەرۆک لە هەرکەسێک زیاتر. ئەوە خەڵکە نەک دادوەرەکان کە بڕیاردەدەن دەستور مانای چییە لەبەرئەوەی دەستور هی خۆیانە، دەستور بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە نەک فەرمانبەران لە دائیرەدا- هەر ثیۆرییەکی تر لەگەڵ بنەما مەبدەئییەکانی حکومەتی ئێمە نایەتەوە. هەر کەسێک توتی ئاسا بڵێ "لە پشتی سەرۆک بە" بێئەوەی ئەوە زیاد بکا "تا ئەوکاتەی خزمەتی کۆمار دەکات،" ئاوا هەڵوێستێکی نائینسانانە دەنوێنێت وەک هەڵوێستە نامەردانەکەی ستوارت کە ئەو مەزهەبەی داهێنا کە پاشا هیچ شتێکی هەڵە ناکات. هیچ کەسێکی خاوەن رێز و رۆشنبیریی ئازاد هەڵوێستی وا نانوێنێت.
■ سەردار عەزیز .... لە پڕۆژەی [دەوڵەتســــازیی: نەخشەڕێگايەك بۆ سەروەركردنی ياسا بەدامەزراوەييكردن له هەرێمی كوردستان]، د. دلاوەر عەلائەدین کۆمەڵێک پێشنیار و ڕێگاچارەی خستوەتە ڕوو بۆ چاکسازی حکومی و ئیداری و سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هێنانە ئارای “گۆڕانكاری ريشەيی بۆ تۆكمەكردنی پەيكەری كارگێڕی و پرۆسەكانی بڕياردان و ميكانيزمەكانی چاودێری”. کتێبەکە کە جێگای دەستخۆشیە، کارێکی گرنگە لە ساتەوەختێکی وەهادا بۆ هێنانە ئارای بەرچاوڕونیەک دەربارەی ئەوەی کە چی بکرێت بۆ دەرچون لە دۆخی پەرتەوازەیی و بن-بەستەیی هەرێمی کوردستان. یەکێک لە هەرە خاڵە لاوازەکانی حوکمداری کوردی ئەوەیە کە توانای بەرهەمهێنانی مەعریفەی نیە، نە دەربارەی خۆی نە لە سەر خۆی. لە سەروی ئەمەوە کاری پۆلەسی بە دەگمەن بونی هەیە لە دونیای کوردیدا. دیارە پۆلەسی جیاوازە لە سیاسەت. وەک لە وەسفی کتێبەکەدا دیارە د. دلاوەر کاری لە سەر بوارەکانی کارگێڕی، بڕیاردان و میکانیزمەکانی چاودێری کردوە. من هێشتا سەرتاپا کتێبەکەم نەخوێندوەتەوە، ئەوەی لە بەردەستمدایە پوختەیەکی کتێبەکەیە کە لە لایەن د. دلاوەر خۆیەوە نوسراوە، بۆیە باس لە سەرتاپا کتێبەکە ناکەم: یەکەم چونکە بە نوسینێک ناتوانرێت قسە لە سەر سەرتاپا بوارەکان بکرێت لە هەمانکاتدا هێشتا ئاگاداری ووردەکارییەکان نیم. دوو بوار دەمەوێت قسەی لە سەر بکەم، ئایا کێشەی سەرەکی چیە لە کوردستان و چارەسەرەکەی چیە؟ یەکەم وەها دەردەکەوێت کە کێشەی سەرەکی لە کوردستان، بە پێی خوێندنەوەی ناوەکیانەی کتێبەکە کێشەی نوخبەیە بۆ ئەمەش میکانیزمی بەشداریکردنی نوخبە لە بەڕێوەچونی پرۆسەی حوکمداری وەک چارەسەر پێشنیارکراوە. ئەم بەشداریکردنە لە دوو ئاستدایە، ئاستی یەکەم، “سەرۆكی ئەو حيزبانەی له هەڵبژاردندا كێبڕكێ دەكەن هەميشە كانديد بن هەتا بێنە ناو پەرلەمانەوە”. ئاستی دووەم دروستکردنی ئەنجومەنی پیرانە: “بۆ جێكردنەوەی سەركردە سياسی و حكوميه باڵاكان تا ئەزموونەكانيان وون نەبێ و لە خزمەتكردندا بەردەوام بن و لە ئيمتيازاتی سەركردايەتيش بێبەش نەبن. ئەوه دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی نەوە پێشكەوتووەكان بە رێزلێنانەوە دەستبەرداری دەسەڵات ببن و لە سيستەميش دانەبڕێن”. کتێبەکە پێشنیاری سیستەمێکی پەرلەمانی بۆ کوردستان دەکات، کە تیایدا دەسەڵاتی بڕیارداڕشتن (پەرلەمان )و دەسەڵاتی جێبەجێکردن تێکەڵ دەبن. ئەوەی ڕوونە لە سیستەمی پەرلەمانیشدا مۆدێلی وێستمینیستەر وەک مۆدێلێکی زاڵ بە هەندێک دەستکاریەوە دەردەکەوێت، بەوەی کە سەرۆکی حیزب لە هەناو پەرلەماندایە و پی-کیو (پرسیارکردن لە سەرۆک وەزیران پێشنیارکراوە) و هەروەها حکومەت و پەرلەمان تێکەڵ دەبن. پرسیارێک لێرەدا دێتە ئاراوە، سیستەمی پەرلەمانی بە گشتی دەبێتە هۆی بەهێزبونی حیزب، لە کاتێکدا حیزب کرۆکی قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئیداری هەرێمە، لە کتێبەکەدا باس لە حیزب نەکراوە، کە وەک دەزگایەک و ناوەندێک لە دەرەوە و ناوەوەی حکومەتدایە لە هەمانکاتدا. دیارە پرسی حیزب و حکومەت پرسێكی ئاڵۆزی و پڕ کێشەیە لە هەرێم، بەڵام ڕەنگە هاتنی حیزب بۆ ناو حکومەت یان کەس یەکەمی حیزب بۆ ناو حکومەت لە ئەنجامدا ببێتە هۆی بەهێزبونی حکومەت. ئەم گواستنەوەیە وەک هاوەڵێکی شارەزام لە بواری کۆمەڵناسی پەرلەمانی فرانکۆفۆنیدا بۆی باسکردم زیاتر لە سایەی دیکاتۆریەتدا لە باکوری ئەفریقا روویداوە، کە لە زۆر ڕوەوە لە کۆمەڵگای ئێمە دەچن. پێشنیارێکی تر کە کراوە بۆ بەشداری حیزب بە تایبەت نوخبەی سیاسی لە حکومەتدا دروستکردنی ئەنجومەنی پیرانە. لێرەدا ساتێک لە سەر ئەم پێشنیارە دەوەستم. دەمێکە پرسی ئەوە لە ئارادایە ئایا نوخبەی سیاسی هەرێم، بە تایبەت نوخبەی سیاسی پیربوی هەرێم چی لێبکرێن، چونکە حەز دەکەن هەتا مردن دەسەڵات و پێگەیان هەبێت. پرسی ئەوەی کە کورسی یانی ژیان و ژیان بێ کورسی یانی مەرگ، پرسێکی جەوهەرییە لە دونیای سیاسەتی کوردی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی. ئەنجومەنی پیران، کە ڕەنگە وەرگێڕانێکی گونجاوی سێنات یان لۆردات بێت، چونکە ئامانجی سەرەکی لێی جێکردنەوەی پیرەکانە، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆکاری هاتنە ئارای جۆرێک لە جێرۆتۆکراسی. دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە سیستەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بە جوت-ژوری بایکامیڕاڵ. ئەم دەزگایە لە دونیادا بە شێوازی جیاواز بوونی هەیە. بە گشتی ئەنجومەنی پیران بچوکترە، ژمارەی ئەندامانی کەمترە، ماوەی ئەندامێتی درێژترە و هەروەها دەسەڵاتی دەتوانرێت بوترێت کەمترە. لە مێژودا هۆکاری سەرەکی دروستبونی ئەم ئەنجومەنە ئەوەبوە کە دەسەڵات بداتە نوخبەی کوێخا، ئیستەیت، خەڵکانی خاوەن موڵک. بەڵام بە گۆڕانی کۆمەڵگا و سیستەمی حوکم هۆکاری تر هاتنە ئاراوە، هەرە دیاریان فیدڕالیزمە. سیستەمی فیدڕاڵ پیویستی بە جوت ژوریە، بۆ ئەوەی هاوسەنگیەک لە نیوان فیدڕاڵەکاندا دروست بکات، ئەمە یەکێکە لە کەموکورتیەکانی فیدڕاڵیزمی عێراقی. هۆکاری تر هەن وەک پێدانی پێگە بە کەسانێک کە پێویستن لە حوکمڕانیدا بەڵام ناتوانن لە رێگای دیموکراسیەوە بێنە ناو کایەی حکومەتەوە، بە گشتی خەڵکانی شارەزا، هەروەها بۆ پێدانی دەرفەت بە بواری و شوناسی جیاواز. بەڵام هۆکاری سەرەکی دروستبونی ئەم ژورە لە کوردستان، کە بۆ خۆی تا ئاستێکی زۆر ناوازەیە (ئەنۆمەلی) چونکە، هیچ پەرلەمانێکی هەرێمی لە دونیادا پێنازانم کە بایکامیڕاڵبێت، ئەوەیە کە پێگە بدات بە کەسانێک کە کاتی بەشدارییان لە سیستەمی حوکمڕانیدا تەواوبوە بەڵام نایانەوێت دەسەڵاتیان نەمێنێت، بۆیە ناڕۆن. ئەمە دیاردەیەکی ئاڵۆزە، کە پێش ئەوەی بیری لە چارەسەری بکەینەوە دەبێت بە ووردی دیبەیتی بکەین.، بۆئەوەی لێی تێبگەین. ئەمە لەهەمانکاتدا پرسی چیەتی دەسەڵات و بون و کەسایەتی و پێگەو و سایکۆلۆجیە. دیارە بێگومان ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ئاسایشیشی هەیە. کرۆکی پێشنیارەکانی دوکتۆر، کە دوای چەندین دیدار و کۆڕ و کۆبونەوە هاتوە، ئەوەیە کە دەبێت زەمینە بڕەخسێنرێت هەتا نوخبەی سیاسی ئێمە بە شێوازی دیموکراتی و بە شێوازی نادیموکراتی هەمیشە لە دەسەڵاتدابن. شێواز دیموکراتیەکەی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە سەرۆکی حیزبەکان بۆیان هەبێت بەردەوام خۆیان کاندیدبکەن، ئەمە لە کاتێکدا کە سەرۆکی حیزب پۆستێکی نەگۆڕە لە کوردستان، بە شێوازە نادیموکراتیەکەی لە رێگای ئەنجومەنی پیرانەوە. بەمجۆرە نوخبەی سیاسی کوردی هەتا لە رێگای دیموکراسی یان هەڵبژاردنەوە بۆی بلوێت لە دەسەڵاتدابێت، کە دەرفەتی نەما لە ئەنجومەنی پیراندابێت. پرسەکە ئەوەیە بۆ سیاسی ئێمە ناتوانێت لە دەرەوەی کورسی وێنای بونی خۆی بکات وەک کەسێکی خاوەن پێگەو رێز. زۆرێک لە نەوەی شاخ هۆکاری ئاسایشییان هەیە، کە بەبێ دەسەڵات ترسیان لە سەر ژیانی خۆیان هەیە، ئەمە دەبێت لە بەرچاوبگیرێت، بەڵام ئەگەر ئەمە ببێتە نەریتێک کە نوخبەی سیاسی وازهێنانی نەبێت لە سیاسەت هەتا مردن، دۆخێکی زۆر سەخت دروست دەکات. ئەم کتێبە یەکێکە لەو دەقە ناوازانە کە دەست دەخاتە سەر کرؤکی کێشەکان و پرسی چارەسەریشیان دەوروژێنێت. پرسی نوخبەی سیاسی ئێمە لە دونیای ڕۆشنبیری کوردیدا تەنها بە ڕەخنە لە هەڵسوکەوت و ڕەفتار مامەڵەی لە گەڵداکراوە، لە ئەنجامدا دۆخێکی پەرتەوازەیی پڕ لە کێشەی ناسیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ئاسایشی هاتوەتە ئاراوە، کە حکومەتی پەکخستەوە، کۆمەڵگای تاروتورکردوە، هەروەها هیچ کلۆجێکی بۆ چارەسەر نەدیوەتەوە. ئایا ئێمە دەتوانێن میکانیزمی دروستبونی نوخبە و نوێبونەوەی نوخبە بهێنینە ئاراوە ؟ ئەمە لە سەر جۆری ئەو سیستەمە سیاسیە وەستاوە کە توانای وێناکردنیمان هەیە.
■ نما نەوشیروان مستەفا... زۆر جار بۆ بێتاقەتی لەگەڵ کاکە و چیای برام ئەچوین بۆ شوێنە جیا جیاکانی کوردستان، ئیتر لە هەر دەڤەرێک یا سنورێک بوبین کاکە باسی گرنگی شوێنەکەی بۆ ئەکردین و مێژوی شوێنەکەو چۆن ئەو شوێنە ناونراوە و بۆچی ناونراوە، هاوکات سروشتی شوێنەکە چۆنە لەروی کشتوکاڵکردنەوە، بۆچی باشە و کۆن و ئێستا چ جۆرە باڵندە و چ جۆرە زیندەوەرێک لەوێ ئەژین و چ جۆرە نەمام و گوڵ لەوێ دەڕوێن و لە ڕوی ئاوەوە چەند کانی و کارێزی لێیە، پاشان چەند یادەوەریەکی خۆی لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و عادەت و تەقالیدی خەڵکی گوند و داهات و جیاوازی زمانیانی بۆ ئەگێڕاینەوە. ئنجا زو زو ئەیوت "لە موستەقبەلا ئەگەر حوکمەتێکی ڕێک و پێکمان هەبو ئەتوانین لێرە فڵان پرۆژە بکەین، یان فڵان شتی تیا دروست بکەین" ئیتر بۆی باس ئەکردین ئەو پرۆژیە بۆچی باشە، چۆن خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە ئەگەیەنێت بەتایبەتی و چۆن بە گشتی خزمەت بە وڵاتەکە ئەگەیەنێت. ئەوەی لای من سەرنجڕاکێش بو ئەوە بو هەموو شوێنەکان کە ئەچوین لە ڕوی ستراتیژی ئابوریەوە بە یەکەوە بەستراوەتەوە تەنانەت ئەگەر هیچ پەیوەندیەکیشیان بە یەکەوە لە ڕوی جیۆگرافیەوە نەبو بێت، تا ڕۆژێک بە نەخشە پیشانی نەدام وێنەکەم لادروست نەبو، من وامدەزانی بۆ بێتاقەتی ئەچوین شوێنەکانمان بەسەر ئەکردەوە دوای تێگەیشتم هەموو پرۆژەکانیش ئەو باسی ئەکرد تەواوکەری یەکتر بوون، کە کۆشی ئەکەیتەوە ئەبێتە ژێر خانێکی ئابوری زۆر بەهێز بۆ وڵاتەکەمان، بۆ نمونە لە دەربەندی باسەڕە بەنداوێک دروست ئەکەیت ئەمە جگە لەوەی ئەتوانێت کارەبا بو سنورەکە دابین بکات، لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە سودی هەیە لە ڕوی ستراتیژی سنورەکەش سودی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، پرۆژەکان سنورەکان بە یەکەوە ئەبەستێتەوە و ئەوەی بە زمانی ئابوری ئینگلیزی پێی دەڵێن(Economic Interdependence, Trade specialisation and division of the labour workforce ). کە بە کوردیەکەی ئەکاتە ئیعتیماد کردنە سەر یەک و تایبەتمەندی بازرگانی و دابەشکردنی هێزی مرۆیی، ئەمەش بە مانای ئەوەی کە هەمو پرۆژەیەک تایبەتە بە سنورێک، ئەو پرۆژەیەش پێویستی بە سنورێکی ترە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت ئەمەش وا دەکات دانیشتوانی شوێنەکان پسپۆڕبن لە کارێکدا کە تایبەتمەندە بە سنووری خۆیان پاشان بێ هاوکاری حکومەت کار و کاسپی خۆیان هەبێت و پەیوەندیەکی باش و هاتوچۆیان لەگەڵ شوێنەکانیتر هەبێت، جارێکیتر دەنیشتوانی ووڵاتەکەمان بە یەکەوە ئەبەسترێتەوە و لەوەش گرنگتر سیستمێکی ئابوری دروست ئەکات کە ئیعتیماد ئەکاتە سەر خۆی و لە حاڵەتی گەمارۆش ئەتوانێت خۆی بژیەنێت. من خۆم لە بەڕیتانیا سیاسەت و ئابوریم خوێندوە، تیۆری زۆرە بەڵام تا لەگەڵ باوکم نەگەڕام نەمدەزانی هەندێک لەم تیۆریانە ئەکران بە پراکتیک پێم وایە بە ۳ سەعات گەڕاندن بە قەد هەر ۳ ساڵەکە سودم وەرگرت!
■ مەریوان وریا قانع ... ئەوەی لە دۆخی سیاسیی کوردانی باکور بڕوانێت پێویستە دڵخۆش بێت بەو ئەزموونە ئازادیخواز و زیندووە کە وزە و توانای ڕێکخستن و چالاککردنی بەشێکی گرنگیی کۆمەڵگایەکی تەواو چەوساوە و ھەژار و پەراوێزخراوی سیستماتیکیی، ھەیە. بە تایبەتی لە ھەلومەرجێکی تەواو نەخواستراوی پڕفشار و دەستدرێژیی و پەلاماردانی ڕۆژانەی ھەمەلایەن، ھەلومەرجێک پڕ لە گرتن و بێماف و بێڕێزیکردنێکی پلانبۆدانراوی بەرفراوان. لە باکوردا میلەتێکی زیندوو ئامادەیە کە ھێشتا خەریکی تەکاندنی تەپۆتۆزی سەدەیەک تواندنەوە و بە تورککردنێکی قووڵ و ھەمەلایەنە، ھێزگەلێکی زیندووش ھەیە کە لەم ساتەدا ھەزاران چالاکەوان و ھەواداریان لەناو زیندانەکانی ئەردۆگاندایە و بەسەدەھا شێوازیش فشاریی ڕۆژانەی بەردەوام و ھەمەجۆریان لەسەرە. ئەوەی لە باکوردا ئامادەیە ئەو فۆرمانەیە لە زیندووبوون کە دەشێت ئومێد و چاوەڕوانی پۆزەتیڤیان لەسەر بنیادبنرێت. ئەوەی لەوێیە وزەیەکی گەورە و سەرسوڕھێنەری ئیشکردن و نەبەزینە کە دەتوانێت سەرچاوەی دەرسێکی ئەخلاقیی و سیاسیی گرنگ بێت بۆ ھەموو ئەو کەس و ھێز و لایەنانە ی کە نووقمی ناو باوێشکدان و خەواڵوبوونی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ھەمەجۆرن. لەناو کوردانی باشوردا گوتارێکی بێمانا و ترسناک ئامادەیە کە جگە لەوەی سادەبوونێکی کوشندە ئاراستەی دەکات و پێیوایە کوردبوون دیاردەیەکە پێویستە بەزەوقی ئەوان بجوڵێتەوە و یەک شێوە و یەک مانا و یەک دەرکەوتی ھەبێت کە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی ئەواندا بگونجێت، ھاوکات گوتارێکی تەواو تاریک و نائومێدکەریشە کە ئەرکی ژمارە یەکی شاردنەوەی تواناکەنای ئینسانی ئێمە و سڕینەوەیەکی ھەمەلایەنی ڕەھەندە سیاسییەکانی ناو کەسایەتی ئەو ئینسانەیە. نیشاندانێتی وەک بوونەوەرێکی بێکردە و بێتوانای ناچالاک. لەسەرێکی دیکەوە ئەم گوتارە ڕۆحیەتێکی نارسیستیی و خۆپەرستانەی سەرسوڕھێنەر ئاراستەی دەکات کە زمان و دەستەواژەی سەرەکیی بۆ قسەکردن لەسەر ئەم کۆمەڵگایە بریتییە لە بە گەمژە ناساندن و بە ھیچ تەمەشاکردن و بێنرخکردنی کردە مێژوویی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی. لەمەش خراپتر نمایشکردنی ئەم کۆمەڵگایە وەک کارخانەیەکی گەورە بۆ بەرھەمھێنانی حەیوانات، کۆمەڵگایەک گوایە خەریکی بەحەیوانکردنی مرۆڤەکانیەتیی و جگە لەم بەحەیوانکردنەش ھیچ ھونەرێکی تر نازانێت. بەبۆچوونی من ئەوەی ھەدەپە لەناو ھەلومەرجی سەختی تورکیای ئەمڕۆ و خەونی سوڵتانیانەی ئەردۆگاندا بەدەستیھێناوە، دەسکەوتێکی گرنگ و گەورەیە. ھێما بۆ ئەو فۆرمە کراوە و زیندوو و چالاکەی کوردبوون دەکات کە بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی گەورەوە لەم قۆناغەدا ئامادەیە. ھەدەپە یەکێکە لە ھێزە زیندووەکانی ناو ئەو ھەلومەرجە پڕ ستەمگەریەی ئەردۆگانیزم دروستیکردوە. ھەدەپە نیشانیدایەوە کە ھێزێکی زیندووە و وزەیەکی گەورەیە کە بە ئاسانی لەناوناچێت.
■ مەلا بەختیار . توركیا، دوای كێشمهكێشێكی بێئهندازه، ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیو پهرلهمانی كرد. نه ئاكهپهو ئۆردوگان، بهكامی دڵ، سهركهوتن. نه دژهكانیشیان، هاوكێشهكانیان گۆڕی. سهرهنجامی ئهنجامهكان، ئهمهی خوارهوهی لێكهوتۆتهوه: یهكهم: ئاكهپه، كێشهی ههناویان، له هی یهكێتیو لایهنهكانی تری عێراق زۆرتر بوو. كهچی، نه (عهبدوڵڵا گول)ی سهرۆكی پێشوی توركیاو نه (داود ئۆغڵو)ی سهرۆك وهزیران، لیستیان جیانهكردهوهو حزبیان دانهمهزراند. بۆ؟ چونكه تێگهیشتبون، به جیابونهوهیان نهیارهكانیان سهردهكهوون. ههستی قوڵی بهرپرسیارێتی ئاوهایه!! دووهم: ههدهپه، زیاتر له (12) ههزار سهركردهو ئهندامی لهزینداندایه، كهچی (8) كورسی زیاتری لهههڵبژاردنی پێشوو هێناوه. بهڵكو (سهلاحهدین دهمیرتاش) جگه له شاری (بتلیس) لهشارهكانی باكور، له ئۆردوگان زیاتر دهنگی هێناوه. ئهمه لهكاتێكدا، سهرۆكی توركیا، تهواوی راگهیاندنهكانو توانای دارایی حزبهكهی لهخزمهتیا بون. كهچی (22) كورسی دابهزین. دهمیرتاشیش، زیندانیو تهنها به پهیامی تویتهر، بهشداری كرد. سێههم: ئهنجامی ههڵبژاردنهكه، سهرهڕای تانهلێدان له پرۆسهكه، لهلایهن ههموو لایهكهوه قبوڵ كرا و تهنانهت پیرۆزباییش لهسهر نوێ ههڵبژاردنهوهی سهرۆكی توركیا كرا. لهكۆتاییشدا: نهخشهی سیاسی توركیا، بۆ لهمهودوا، گۆڕانكاری زۆری بهسهردا دێت. دهركهوت: نه خهباتی چهكداری دهتوانێ ئامانجه ستراتیژیهكانی نهتهوهیهكی ژێردهسته بهدهستبهێنێ. نه حكومهتیش دهتوانێ، خهباتی مهدهنی گهلێكی ئازادیخواز تێكبشكێنێ. تاقه رێگه، دۆزینهوهی چارهسهری ئاشتیو ئاشتهواییه، بهدڵنیاییهوه، ههموولایهك، پێویسته ههڵسهنگاندنی بۆ سیاسهتهكانی لهمهوبهری ههبێ. چارهسهری كێشه سیاسییه بنچینهییهكانیش مهحهكی گۆڕانكاریه گهورهكانن.. نهك پێچهوانهكانیان!
■ سوهام ڕوبەیعی .. وەرگێڕانی: نامیق ڕەسوڵ ... هەموو دەوڵەتێك دەستورێكی تایبەتی هەیە، كە هەموان لەكاتی ناكۆكییەكاندا پەنای بۆ دەبەن، و ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە عێراق و لە هەموو جیهاندا لێدانەوەی ئەوەیە كە لایەنە جیاوازەكان لەسەری ناكۆكن، بەگوێرەی دەستور، تەنها لە عێراق نەبێت كە حاڵەتەكە جیاوازە و دادگای فیدراڵی بە پێی ئارەزووی سیاسییەكان بڕیارەكانی دەردەكات!!، كە ئەمەش بە پێشینەیەكی مەترسیدار دادەنرێت!!.. نامەوێت بچمە ناو وردەكاری هەڵبژاردنەكانەوە، بەڵام گەرەكمە گرنگترین پێشێلكارییەكان ڕوونبكەمەوە، كەپێشێلكاری كارەساتبارن و ترسم لەوە هەیە ئەم پێشێلكاریانە ببنە پێشینەیەك و سیاسییەكان لە داهتوودا بەكاریبهێنن و بەڵگەیەكیان لەبەردەستدا بێت بۆ پێشلكردنی دەستور و ئەوەی دادگای فیدراڵی كردی بەكارێكی مەترسیدار دادەنرێت و گرنگترین پێشێلكارییەكانیش ئەمانەن: یەكەم: سەرۆكی دادگای فیدراڵی مدحەت مەحمود باسێ لە نیسابی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان نەكرد،هەرچەندە تانەی لێدرابوو لە سكاڵاكاندا،؟چونكە بەڕاستی دەزانێت كە ئەوە دەسەلمێنرێت بە تۆماری ڤیدیۆییو بەوەش یاساكە هەڵدەوشێتەوە ، كە ئەوەش ئەو ئارەزووی ناكات؟ دووەم: بنەمای نابێت یاسایەك پەسەندبكرێت كە قەیرانی دارایی بۆ بودجەی دەوڵەت دروستبكات، جگە لەوەی كە لە لایەن حكومەتەوە پێشكەش دەكرێت...هەروەها بنەمای پەسەندنەكردنی یاسایەك كە پەیوەندی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەبێت، هەتا بیروبۆچونی دەسەڵاتی دادوەریی لەسەر وەرنەگیرێت، ئەمەش ڕووینەدا،هەردوو بنەماكەش بەیەكەوە بە هەند وەرنەگیران پشتگوێخران؟ سێیەم: ڕێوشوێنی ئەنجامدانی دانیشتنە نائاساییەكە و بابەتەكانی و پێشێلكارییەكانی !!.. خۆی وەك پارێزەری ئەنجومەنی نوێنەران دانا، سەرەڕای پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. چوارەم: دانیشتنی یەكەم دادگا ڕۆژی پێنجەشەممە بوو، لە هەمان دانیشتندا بڕیار دەردەكات... كەواتە بڕیارەكە پێشوەخت دراوە و نوسراوە پێش ئەوەی گوێبیستی قسەی هەرد لایەنی سكاڵاكە بێت، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و عورفە دادوەرییەكانە. پێنجەم: دادگای فیدراڵی ڕێگەیدا بە دانانی دادوەر لە كۆمسیۆن، ئەمەش پێچەوانەی دەستور و یاسای ڕێكخستنی دادوەرییە. خودایە شەڕی ئەوانەمان لێ دووربخەرەوە، ئەوان داهاتووی ڕۆڵەكانی عێراقیان لەدەستدا.
■ پەیكار عوسمان .... ئەو بۆشاییەی کە ئایدیۆلۆژیایەك دروستی ئەکات، ئایدیۆلۆژیایەکی تر پڕی ئەکاتەوە، ئەمەش باشترین خزمەتە کە ئایدیۆلۆژیای یەکەم پێشکەشی ئایدیۆلۆژیای دووەمی ئەکات، ئەگەرچی مونافس و دژیشن، بۆیە گرنگە مافی ڕەوا بە ئایدیۆلۆژیاوە نەبەستینەوە، چونکە ئایدیۆلۆژیا چەنت ئەداتێ ئەونەشت لەکیس ئەدات! سەیرکە قەومچێتیەکەی باشور چەنێك دەسکەوتی هەبووە، دوو ئەونە دەگەی لێداوین، سەیرکە پەکەکە لە باکور بۆشاییەکی گەورەی پڕکردەوە، بەڵام بۆشاییەکی گەورەشی بەجێهێشت بۆ ئاکەپە، ئەمەوێ بڵێم ئایدیۆلۆژیا لەباشترین حاڵدا تەمسیلی نیوەی قەزییەکە ئەکات، بۆیە نابێ هەمووی پیاهەڵواسین. کە مافێك بە ئایدیۆلۆژیادا هەڵئەواسین، خودی مافەکە ئەبێتە وەسیلەو ئایدیۆلۆژیاکە ئەبێتە ئامانج، بۆیە ڕەنجێکی زۆر ئەدەیت و مافەکە هەر بەدەست نایەت، چونکە تۆ ڕەنجەکەت بۆ شتێکی تر داوەو بەخۆت نەزانیوە. ئێمە تا قەزییە ڕەواکەمان لە ئایدیۆلۆژیا ڕزگارنەکەین، ناتوانین لە شتی تر ڕزگاری بکەین، تاکو لە سەرو ئایدیۆلۆژیاشەوە نەیبینین، نازانین کە سنوری ڕەوایەتییەکەی تا کوێیە، ئاخر کەم نین ئەو ناڕەوایەتیانەی کە ئایدیۆلۆژیا پێ ی کردوین ئەگەرچی قەزییەکەشمان ڕەوایە، مەسەلەن 'شۆڕشی چەکداری'. (بەربەستی ئینتیخابی تێپەڕێنرا، ئیتر کاتی تێپەڕاندنی بەربەستی ئایدیۆلۆژییە، تۆ بە تێپەڕاندنی بەربەستی ئینتیخابی نیوەی دەنگی باکورت بەدەست هێناوە، بەڵام بە تێنەپەڕاندنی بەربەستی ئایدیۆلۆژی نیوەکەی ترت لەدەسداوە!) دیموکراتیش ئەوەیە کە تۆ هەوڵ بدەیت بۆ زۆرینە، بەڵام بەتەمای هەموو نەبیت، کە بەتەمای هەمووش نیت، کەواتە ئەویتر کە دەنگت ناداتێ، نە جاشەو نە خائین، بەڵکو هەروەکو تۆ بەشێکە لە یارییە دیموکراسیەکەو بۆی هەیە جاری داهاتوو دەنگت بداتێ، بۆیە ناگونجێ تەخوین و برینداری بکەیت. کرانەوەی هەدەپە بەڕووی خەڵکی دیندار ڕەنگە تۆزێ زەحمەتبێ، بەتایبەت کە هەدەپە کراوەتەوە بەڕووی چەپەکانی تورکیادا، بۆیە هەدەپە هەر ئەونەی پێئەکرێ و تەواو، چارسەر دروستبوونی حیزبی ترە لە باکور! گرنگە لە دەرەوەی چەتری پەکەکە، حیزبی ترو ئاڕاستەی تر دروست ببێ، بەتایبەت کە باکور باشترین ساحەیە بۆ فرەحیزبی کوردی، چونکە بواری چەکدارو شەڕی ناوخۆی نیەو مەجبورن ململانێ ی مەدەنی بکەن. ئەو بۆشاییەش کە هەدەپە پڕی نەکردۆتەوە، بەڵکو حیزبی تر بەشێکی پڕبکەنەوەو بواری گەشەکردنی ئاکەپە تۆزێ بچوك ببێتەوە. "ئەمەش ناوئەنێم کرانەوەی یەکەم" کرانەوەی دووەمیش ئەوەیە چۆن خاڵی هاوبەش لەگەڵ کوتلەی کوردی ناو ئاکەپە بدۆزرێتەوە، بێگومان مەبەستم خاڵی هاوبەشی ناسیۆنالستی نیە کە هەردولا تێیانپەڕاندوە، مەبەستم خاڵی هاوبەشی خەدەمی و کولتوریی و ئاشتی و کرانەوەیە.. چۆن وابکرێ هەدەپە گەورەترین فشاری ئاشتی بێت لەسەر پەکەکە، ئاکەپە کوردەکانیش گەورەترین فشاری ئاشتی بن لەسەر حکومەت؟ چۆن وابکرێ باکورییەکان هەموویان پێکەوە پرۆژەیەکی ئاشتی پێشکەشی پەرلەمان بکەن؟ چۆن وابکرێ بەرەی فشاری ئاشتی، لە هەموو بەرەو دابەشبوونەکانی ئێستای تورکیا فراوانترو گشتگیرتربێ؟ بێگومان موبادەرەی شەڕو ئاشتی بەدەست ئەردۆگانە، چۆن وابکرێ ئەم پیاوە جارێکی تر بخرێتەوە سەر تەمای ئاشتی. جا ئەوانەی لە باکور دەنگ ئەدەن بە ئاکەپە، بە مەنتیقە تەسکەکەی باشور خائینن، بە مەنتقی هەدەپە خۆی، ئەوان مافێکی دیموکراسیانەی خۆیان بەکارئەهێنن، ئاخر هەدەپە خۆی تورکیاییانەو نیشتمانیانەو بان ناسیۆنالیزم بیرئەکاتەوە، دەی ئەو خەڵکەش هەر وایان کردوە، بۆیە دەنگیان داوە بە ئاکەپە، خۆ شتێکی زیاتریان نەکردوە! ئەسڵەن دەنگدەرەکان ئایدیۆلۆژیی نین، لە باکور هەدەپە تەنیا چەن هەزارێك چالاکوانی هەیە کە چەپن، ئاکەپەش چەن هەزارێك چالاکوانی هەیە کە ئیسلامیین، بەڵام ئەو مەلایین خەڵکەی کە دەنگ ئەدا بە هەردولا نە چەپن نە ئیسلامیین، ئەوان هاوڵاتین و هەنێکیان ژیانێکی باشتریان لەگەڵ ئاکەپە بینیوەو ئەمە پێش ئەخەن، هەنێکیان کرانەوەی زیاتری سیاسی و دەستوری پێش ئەخەن، هەردوکیشی ڕەوایەو هیچیان تاوان نین، بەڵام لە هەردوکیان ڕەواتر ئاشتییە، چونکە ئاشتی هەردو بوارەکە ئەڕەخسێنێ!!
■ د. محەمەد ئەمین ... بۆ یه كه م جار٫ دوای 2003 لەم هەڵبژادنەدا شیعەكاندا بەش ئەبن بەسەردوو جەمسه را, جەمسەری ئێرانی و جه مسەری عەربی /واته سعودی و ئەمریكی. دا مه زرانی حكو مه تی تازه له لایه ن هەر جەمسهریكه وه واته بئ نفوز كردنی جه مسه رو له یه نه كه ی تر له عیراق, كه به دلنیایی هیچ كا م له لا یه نه كان نا توانن بئ كاردا نه وه بن له كا تی بئ نفوز كردنیان چونكه ۱-بۆ یران گردگی ژیانی هه یه كه بریا رده ربئ له عیرا ق به تا یبه ت ئیستا كه ایران له پا شه كشه دا یه به هوی قه یرانی ئه تومی و گه ما رۆی زیا تری ئا بووری له سه ری وه هه روه ها پا شه كشه ی حووسیه كان له یه مه ن له به ره كانی شه ربه رامبه رسعودی وه بریاری امریكاو سعودیه دژی حزب الله ی لوبنانی ولاوا ۆ كرنی ۰ بۆ یه بۆ ایران عیرا ق هیلی به رگریه به را مبه رهه موو هه ره شه و شه ره سیا سی ئا بووری وه هه تا سه ربازیه كان كه ده وری ایرانیا ن دا وه ,له به ر ئه وه ایرانیه كان به هه ربا ها یه ك بئ به تا یبه ت كه له سه رعیرا قیه كا ن بكه وئ نه ك خۆیان به رگری له نفوۆی خۆیان ئه كه ن له ریگه ی به شدار كرنی ئه م گروپه شیعه عیرا قیا نه ی كه نزیكن له خۆی وه ك ما لیكی و عا مری ۰ وه ئه گه ر له مه یا سه ر كه وتوو نه بووبه را مبه ر جه مسه ری عربی /سعویی ئه وا به یلنیایی ایران بئ كا رد ا نه وه نا بئ , هه رو ه كو با سمان كرد كه به های كا ریا نه وه كا نی ایران له سه رایران نا كه وئ لانی كه م له قۆنا غی یه كه ما ۰ 2- بۆ گروپی یا جه مسه ری عربی شیعی وه به رهه لست كا ری نفوۆزی ایرانی له هه ما ن كا تا وه ك برا وه ی هه لبژاردنه كان كه سه دروعبا دی نوینه را یه تی ئه كه ن به یا رمه تی سعوییه وامریكا بئ نفوز كردنی ایران و سزا یانی گه ند ه ل كا را ن وتا لا ن كه ران كه به ووته ی سه دریه كان سه ربه جه مسه ری ایران/ ما لكین ئا ما نجی هه ره سه ره كیه ,وه هه رله به ر ئه مه شه هه موو ئه م ده نگا نه ی هینا له نا وهه مووعا ره به كا نی عیراق به سوننه كا نیشه وه كه دژی نفوزی ایرانن له عیراق وه هه ستی نیشتیما عیراقیان هه یه ۰ هه روه ك ئه بنین به رژه وه ند ی ٫ گووتار وه ئا ما نجی ها و به ش له نیوا ن ئه م دوو گرو په نیه٫ وه له مه ش گرنك تر پا لپشتی ها وبه شی كا ریگه ری ده ره كیشیان شیا ن نیه وه ك جاران ٫كه هه ردووولات یران امریكا و به یه كه وه ها وكا ربوون بۆ دروست كردی كا بینه ی حو كمه ته كا نی پیشوو به لام به هاننی ترا مپ وه دروست بوون ی كیشه كا نی امریكا و ایران ئه م پا لپشتیه ها وبه شه ده ره كیه نه ما ٫وه ئیتروه ك دیاره جه مسه ربه ندی شیعه كا ن به سه ر لایه نه ده ره كیه كانا ته وا دیا ره وه رۆژ به رۆژ تۆخ تر ئه بیت وه وه دروشمه كانی بغداد حرا حرا ابران برا برا وه ته (به غا ئازا ده ایران بۆ یه ره وه)٫ له ناوبه غدا به لگه ی ئه مه ی سه ره وه یه كه با س كرا. ئیستا تا رما یی شه ریكی نا وخۆی شیعه كان با لی كیشا وه به سه رعیراقا كه له هه ركا تیكا ئه گه ریكی به هیزهه یه عیرا ق ببیته گۆره پانی شه ری یه ك لا كه ره ی لا یه نه ده ره كیه كان وه ك له سوریاولوبنا ن ویه مه ن به به شه داری كردنی هه موو پیك ها ته عیرا قیه كان به كوردیشه وه ٫كه مه گه ر ته نها موعجیزه یه ك ریگری بكا ت له روونه دا نی ئه مه ئه میش به لئ تئ ڱه یشتنی شیعه له ڱه ل یه ك وه ریك كه وتنئ له نیوان هه ریوو جه مسه شیعه كه یا به ره زا مه ندی لا یه نه د ه ره كیه دژبه یه كه كان۰ له رۆژا ن وهه فته كانی دا ها توا ده رئه كه وئ كه تارما یی شه رئه بیته شه ری راستی نا وخۆ یا موعجیزه ی ره مه زان له به رخا تری خه لكی هه ژارو بئ تا وا ن ئه بیته ریگر له م شه ره؟ ئه مه ی كه په یوه ند ی به كو رد وه هه یه٫ له ژیر روشنایی خو یند وه یه كی زانستیا نه وه وه قیعیا نه بۆ دۆخی ئیستا ی كوردوستان ٫ وه به دا خه وه به له ژیر روشنایی ئه زموونی زۆری كۆن و تازه نا بئ چا وه روان بكرئ كه بریارراست بدرئ كه خیر بئ خه لك و نیشتیمان٫دیسان مه گه رموعجیزه یه ك لهبه ختی كورد ئه مه پیچه وانه وه بكا ته وه٫ چو نكه هه ركاتئ دیاری كردنی چا ره نووس به ارا ده و بریا ری كه س و گه لان نه بوو ئه بئ چا وه ریی موعجیزبكرئ ۰
■ بەرهەم مستەفا..... بەدرێژایی مێژووی دروستبونی دەوڵەتی عێراق لەساڵی 1920 بەدواوە تا ئێستا، نەتوانراوە ئەم وڵاتە بەدیموکراسی بکرێ. بێگومان بەو ماوەی حوکمی خۆبەخۆی کوردیشەوە لەهەرێم ..، ئەوەی بینراوە حەزێکی سوڵتانی بووە بۆ کورسی، بەکورد وعەرەبەوە ، ڕودانی کودەتا و پاشکۆیەتی بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی بووە..، تا دەگاتە دیموکراسیەکی دەمامکدار و هەڵبژاردنێکی خەڵەتێنەر بۆ تاکەکانی ، هەرچەند بەشێک لەسەردارانی عێراق بەهەرێمیشەوە، هەڵگری بڕوانامەی بەرزن و گوایە خاوەنی ئەقڵێکی کراوەن ،بەڵام لەواقیعدا نەیانتوانیوە لەچوارچێوەی خێڵ و مەزهەبگەرایی بێنە دەرەوە ..، پێم وایە هەرکاتێ دیموکراسی کرایە قوربانی تەوافقی سیاسی ئەم مەهزەلەی لێدەکەوێتەوە ، کەهەر لایەو بەشەکێکی خۆی بەلاوە گرنگە، نەک خزمەت بە هاوڵاتی و خاک.. ، هەرکاتێ لە دنیای سیاسیدا تەوازن لەپێناو ڕازیکردن بوو ، کەلەئەساسدا نامەعقولیەت لەو تەوازنەدا هەیە ،ئەوا دیموکراسی تەنها وەک ناوێک دەمێنێتەوە ، نزیکەی مانگێکە هەڵبژاردن لەم عێراقی ڕافیدەینەدا کراوە ، کەچی تا ئێستا تاکی عێراقی نازانێ دەنگەکەی بۆ کوێ چووە! لەتەنیشتمانەوە تورکیای دراوسێ لەشەو ڕۆژێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ڕاگەیاند ، کەچی موحەلیلە داماوەکانی وڵاتی ئێمە دێن و ڕەخنە و شیکاری لەسەر تورکیا ئەکەن ، لەکاتێکا سەراپای عێراق وێڵ و دەسخەڕۆ بووە بە دەست سیاسیە بێ تواناکانی خۆیەوە ...،! ئەوەی جێگەی ئومێد بوو لای خەڵکی و بەشێکی زۆر لەسیاسیەکان .، دادگای فیدڕاڵی عێراق بوو ،بەڵام ئەم دەزگایەش بوەتە شوێنی سوڵح و ڕاگرتنی تەوازنێکی ماڵوێرانکەر لەسەر حیسابی دیموکراسی ، دوابەداوی بڕیاڕەکانی پەرلەمانی عێراق و بڕیاڕدان لەسەر بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکان و ڕەتکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لەهەرێم و هەندێ ناوچەی تر ..، هەر زووبەزوو بەشێک لە لایەنەکان کەوتنە خۆیان و سەرەتا بەسوتانی کۆگای هەڵگرتنی سدوقەکان ..، دواتر لێرەو لەوێ هەڕەشەکردن لەئەگەری گۆڕانکاری لەدەنگەکان ئەوا وڵات ئەبێتە سوتماک ! بێ ئەوەی دادگا بتوانێ ئەوانەی هەڕەشە ئەکەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات ، کەئەمەش یەکێکی ترە لە مەهزەلەکانی دەوڵەتداری کە لەکوردستان چەند هێزێک خاوەنی میلیشیای خۆیان بن و لەعێراقیش هەر تاقم و مەزهەبەو بەتەشی خۆی دەیڕێسێ و خاوەنی عەسابەو میلیشیای جۆربەجۆرن.. بێگومان ئەم فەزایە بەرهەمەکەی دادگایەکی لەوشێوە ئەبێ ، کە لەجیاتی ئەوەی یاسا سەروەربکات گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی چۆن دڵی هەمولایەک ڕازی بکات لەسەرحسابی دەنگدەر ، هەر لەڕێوە دژی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت وەستایەوە و دواتر دەڵێن دەنگەکان بەدەست هەژمارئەکرێنەوە و بڕیاڕی پەرلەمان دەستوریە ، بەڵام چۆن هەژمارکردنەوەیەک ئەو سندوق وێستگانەی سکاڵایان لەسەرە !!! کارەسات ئەوەیە دەزگایەکی گرنگی وەک قەزا نەتوانێ یاسا وەک خۆی بچەسپێنێ و چاودێری جێبەجێکردنی بکات ، بەڵکو ٫تەوازن شیعاری بێ؛ بۆ ڕازیکردنی دڵی تەزویرچی و تەزویر لێکراو ..، ئەم هەڵسوکەوتەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەڵێنەکانی عەبادی وەبیر هێنامەوە کە ماوەی زیاد لەشەش مانگ و هەفتانە لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکانیدا ئەیووت ووردبینی ئەکەین و موچەی تەواوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕاستەوخۆ ئەدەینە فەرمانبەرانی ئەم دوو وەزارەتە ، کەچی لەشەو ڕۆژێکدا ڕاستەوخۆ خستیانە دەستیێکی نائەمین کەحکومەتی هەرێم بوو ، بۆیە عبادی و دادگای فیدڕاڵی عێراق دووانەیەکی لەیەکچوون، با لەکوێوە بێ لەوێوە شەن ئەکەن.
■ چیا عەباس ... ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی (12)ی ئایارو ساختەکاری و ناڕەزاییە بەرفراوانەکان هێزە سیاسیەکانی عێراق و لایەنە دەرەکیە پەیوەندارەکانیان خستۆتە گێژاوەوە، گەلێک پرسیاری کۆنیش دەرباری رۆڵی کۆمسیۆنی باڵای بەناو سەربەخۆی هەڵبژاردن وروژاونەتەوە. ئاستی نزمی رێژەی بەشداربوان لە دەنگداندا. نزیکەی (44٪)، ئاماژەیەکی زیندوە بۆ شکستی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و رەتکردنەوەی سیستەمی سێکتاریزم بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، هاوکات دەربڕینی ناڕەزایەتیشە بەرامبەر سیستەمێک کە میلیشیا مەزهەبیەکان دەیپارێزن و بەڕێوەی دەبەن و شکستی هێناوە لە دابینکردنی ئاشتی و ئارامی و لە گەندەڵی و نادادپەروەریدا نوقم بوە. دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بە هۆکاری ساختەکاری و تاڵانکردنی بەرفراوانی دەنگ تانە و شەکواکان لە کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق بەرزکرانەوە. بەرپرسە باڵاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق راگەیانراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا داوای لێکۆڵینەوەی پەلە و پیشەیی لە تانە و نارەزایەتییەکان دەکەن. عەبادیش دواتر دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە، رایگەیاند کە تیمێکی باڵای ئاسایش و هەواڵگری راسپاردوە بەدواداچون بۆ ئەو راپۆرتانە بکەن کە باس لە پێشێلکاری بەرفراوان دەکەن. هەروەها عەبادی رەخنەی لە کۆمسیۆن گرت کاتێک وتی ئیجرائاتی پێویستیان نەکردوە و هەڵەیان کردوە. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (6)ی حوزەیران بڕیاری هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی دا، دادگای فیدراڵی لە (21)ی حوزەیران ئەو بڕیارەی بە دەستوری زانی، دەنگەکان بە دەستی دەژمێرێنرێنەوە. شیعەکان و هەڵبژاردن مالیکی جێگری سەرۆک کۆمار، نوری مالیکی، هەوڵێکی زۆری دا لەم هەڵبژاردنەدا ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، بۆ ئەو مەبەستەش کاریگەریەکانی خۆی بەکارهێناون تا رکابەرەکانی لاواز بکات، لیستەکەی مالیکی بە (26) کورسیەوە فرسەتی ئەوەی ناداتێ داوای پۆستی سەرۆک وەزیران بکات. مالیکی بێجگە ئەوەی سەرکردەیەکی ناوداری شیعەیە لە عێراق و لە ئێران نزیکە، ناسراویشە بە کەسێکی ناسیۆنالیستی عەرەبی. عەبادی کۆمەڵێک جیابونەوە و دورکەوتنەوە لە لیستەکەی عەبادی چانسی رکابەرەکانی زیاتر کرد، شکستی عەبادی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی سیاسی لە گەڵ حەشدی شەعبی سەر بە ئێران و سەرنەکەوتنی لە بەدەستهێنانی متمانەی عەمار حەکیم ئاماژە بون کە پێگەی عەبادی ئەوەندە بەهێز نابێت، لیستی نەسر بە (42) کورسی پێگەی سێیەمی بەدەستهێناوە. چاودێران و تەنانەت هەندێک ناوەندی شیعە وا چاوەروانن کە عەبادی سازشی گەورە بکات تا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. هیچ لۆمەیەک لە عەبادی نەکراوە کە لە هەڵبژاردنەکەدا ساختەی کردبێت. سەدر لیستی سائرونی سەدر بە بردنەوەی (54) کورسی ئەنجومەنی نوێنەران گەورەترین لیست دەرچو، زۆربەی کۆنە بەعسیەکان و شیوعیەکانیشی لەگەڵدایە. موقتەدا سەدر نەیشاردۆتەوە کە لە گەڵ سیستەمی فیدرالیدا نیە، عێراقچیەکی سەرسەختە و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق لە لوتکەی ئەجێندای سیاسیدایە. موقتەدا سەدر سەرکردەیەکی توندڕەوی میلیشیایە، هێزەکانی شەری ئەمەریکایان کرد، میلیشیاکەی (سوپای مەهدی) بە بەرفراوانی توند و تیژیان بەرامبەر هاوڵاتیان، تایبەت سوننەکان لە (2006) و (2007) ، بەکارهێناوە. سەدر ناسراوە بەدژایەتیکردنی ئەمەریکاو رەتکردنەوەی نفوزی زۆری ئێران لە عێراق. لە ماوەی یەک دو ساڵی دواییدا لە سعودیە و وڵاتانی سوننەی ناوچەکە نزیکبۆتەوە، سەدر لە سەردەمی بەرەنگاربونەوەی داعش بەتوندی دژ بە بوردومانەکانی ئەمریکا دژ بە داعش بو. لە دوای روخاندنی سەدام جۆرج بوشی کور سەدری بە دوژمن ناوزەد کرد و نەشی شاردەوە کە پێی باشە گروپێکی ئەمریکی بیگرن یاخود بیکوژن، وەک لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا وتی: "ناتوانین رێگە بدەین یەک کەس مەساری وڵاتێک بگۆڕێت". عامری لیستی فەتحی عامری "حەشدی شەعبی" (47) کورسی بە دەستهێناوە هێزی دوەمە. عامری زۆر نزیک لە ئێران، سەرکردەی میلیشیای بەدر کە لە ساڵەکانی (2004 - 2006) بەرپرسن لە هێرشکردن و کوشتنی (2000) سوننە، هەروەها راپۆرتێکی ئەمەریکی باس دەکات لەوەی عامری پەیوەندی هەبوە بە کوشتنی (19) کارمەندی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە هێرشکردنێک ساڵی (1996) لە سعودیە. عامری وەک بەرپرسێکی باڵای حەشی شەعبی و چەند بەرپرسیاریەتی سەربازی تریش دەست بەکاربوە. عامری ماوەیەکە هەوڵ دەدات خۆی و گروپەکەی وەک کەسایەتی و هێزی سیاسی مۆدێرن و نیشتمانپەروەر نمایش بکات. ئەمڕۆ عامری و میلیشیاکانی بە بەهێزترین هێز لە عێراق دەبینرێن، وەک چاودێرەکانی رێکخراوی Human Rights Watch دەڵێن ئەوە حکومەت نیە کە میلیشیاکان بەرێوە دەبات بەڵکو پێچەوانەکەی راستە. عەمار حەکیم لیستی " تیار الحکمة" ی عمار الحکیم لە پاشکۆی هێزە شیعەکاندایە، بەرنامەی ئەم سەرکردەیەی شیعە داوای کرانەوە و نوێژەنکردنەوە و میانڕەوی سیاسی دەکات، سەبارەت بەعێراقیش باوەڕیان بە لامەرکەزی هەیە و دەڵێن هەمو ئینتمامان بۆ عێراقە و عێراق لە مەقامی یەکەمدایە. کورد و هەڵبژاردن ژمارەی کورسیەکانی سەرجەم هێزە کوردیەکان بە ساختەکاری و ئەگەر راستیش بکرێتەوە(17٪ - 17.5٪ )ی کۆی گشتی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ ناکات، ئەم راستیە کوردی ناچار کردوە هاوپەیمانی لە گەڵ هێزە عێراقیە گەورەکانی تر بکات و داوای پێڕەوی تەوافقی نیشتمانی لە حوکمڕانیدا بکات. لایەنە ناڕەزاکان چاوەڕوانی ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان و هیچ هەڵوێست و هەنگاوی فەرمیان دەربارەی رۆڵیان لە بەغدا نەبوە، ئەوەی دەمێنێتەوە جموجۆڵ و هەڵپەی پارتی و یەکێتیە دەربارەی حکومەتی ئایندەی بەغدا. مایەی سەرسوڕمانە ئەم دو هێزە پێش شیعەکانیش کەوتن بۆ پێشوازیکردن لە هاوپەیمانیەتیە لەرزۆکەکەی سەدر و عامری، چونکە سەدر خۆی بە پارێزەری یەکەمی یەکپارچەیی عێراق دەزانێت لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی ئەو دو هێزە کوردیە سەرەکیە بون هەشت مانگ پێشتر هیچ تروسکایەکیان لەو یەکپارچەییدا نەدەبینی، عامریش ئەو کەسایەتیە بو سەرپەرشتی داگیرکردنەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی تری بە هاوکاری تاقمێکی ناو یەکێتی کرد، ئەو کارەساتەی پارتی بە خیانەت پێناسەی دەکات، میلیشیاکانی عامریش کەوتنە گیان و ماڵی کوردەکانی ئەو ناوچانە و ژیانیان لێکردون بە دۆزەخ. هەرچەندە پارتی ئەمجارە بە ساردی و دودڵیەوە دەڕوانێتە روداوەکان، بەڵام ئەم هەڵمەتە هاوبەشەی لە گەڵ یەکێتی ''ئەگەر تەکتیكێک بێت و لە ناچاریشەوە بێت" جارێکی تر ئەو راستیە دەسەلمێنێت کە ئەم دو هێزە لە سایەی بەرژەوەندی مەدا کورت و بەرامبەر بە گۆڕانکاری و روداوەکان هەڵسەنگاندن و دیدگای کاتی و ناجێگیرو ناڕونیان هەیە، بۆیە زۆرجار لە دوا وێستگەکاندا دوچاری شکست و پاشەکشە دەبنەوە. هەرچۆن ئەزمونەکانی حوکمڕانی هاوبەشیان لە کوردستان ئەو دۆخە ئاڵۆز و شکسخواردوەی ئێستای خوڵقاندوە، هەروەهاش دەسەڵاتیان لە بەغدا بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ شکستی هێناوە کێشە نەتەوەیی و نیشتمانیە بنەڕەتیەکان بەرەو چارەکردن ئاراستە بکەن. بۆ نزیکەی 12 ساڵ میلۆدیای سحری دەستوریان بەگوێی کوردا دەچریەوە، کاتێک پرۆسەی ریفراندۆم سەرنەکەوت جارێکی تر چارۆکەی نوشتە و نزاکانیان بە کێلی دەستورەوە لکاندەوە. مایەی دڵگرانیە کە ئەم دو هێزەی کوردایەتی لە سایەی رەحمەتی ئەو دەسەڵاتدارە تاقیکراوانەی بەغداوە جارێکی تر بەدەستی بەتاڵ روبەروی میللەتەکەیان ببنەوە. کورد لە دوای شکستی شۆرشی ئەیلولەوە نامۆ نیە بەم جۆرە دیاردانە، کێشەیەکی گەورەیە هیچ عیبرەتێک لەو ئەزمونانەی مێژو وەرنەگیراوە. پرسیارە بنەڕەتیەکە ئەوەیە بۆ دەبێت کورد جارێکی تر ببێتەوە بەو تیری کەوانەی بە دەست دەسەڵاتدارانی بەغداوە بێت، چۆنیان ویست و کەی ویستیان ئاراستەی ئەو شوێنەی مەبەستیانە بیکەن. لەم سەردەمەشدا و تایبەت دوای روخاندنی سەدام چەندین ئەزمونی تاڵی لەو جۆرەمان هەیە. هەر وەک دۆستێكی دێرینی ئەمەریکی کورد نوسیویەتی: "پێم سەیرە سەرکردەکانی کورد بەردەوام چاوەڕوانن لە بەغدا مافەکانیان پێ ببەخشن". ئەمەریکا و هەڵبژاردن نوێنەرانی هێزە دەرەکیەکان بە ئەمەریکاشەوە لە گەڵ براوەکان دانیشتون و پێرۆزباییان لێ کردون و پرۆسەکەیان بە سەرکەوتنی دیموکراسیەت وەسف کردوە. ئەمەریکا هەر زۆر زو داوای کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی بەغدا. زۆربەی روداوەکان بە دڵی ئەمەریکا نەبون، تایبەت نزیکبونەوەی نێوان سەدر و عامری (دو رکابەری توندی یەکتر لە رابوردودا)، بۆیە گومانەکانی ئەمەریکاو رۆژئاوا دەربارەی ئایندەی عێراق زیادیان کردوە، ناوەندە نێودەوڵەتیەکان باس لە ئەگەری سیناریۆی نوێ دەکەن کە مەبەست لێی چۆکدادانە بەم عێراقە پارچە پارچە بوە. عێراق بەشێکی گرنگە لە ستراتیژیەتی باڵای نیشتمانی و سەربازی و ئەمنی ئەمەریکا لە ناوچەکە، بۆیە شینی ئەو بۆ دیموکراسی و عێراق و کورد نیە. بەرەو کوێ؟ سەرکەوتنی لیستەکەی موقتەدا سەدر گەلێک پرسیاری دەربارەی ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێگەی ئەو وڵاتە لە هاوکێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکاندا دروستکردوە. بەشێکی بەرچاو لە چاودێر و شێکەرەوە سیاسیەکان سەرکەوتنەکەیان بە شکستی ئێران و سەرکەوتنێک بۆ رکابەرەکانی لە ناوچەکە وەسف کرد. بەهۆی هەڵوێستە دژەکانی سەدر لە رابوردودا بەرامبەر ئەمریکا لەم سەرکەوتنەیدا ئەگەری سنوردانان بۆ نفوزی ئەمەریکا لە عێراق چاوەروان دەکرێت. وێڕای ئەوەی کرۆکی دەسەڵات دوای ئەم هەڵبژاردنەش لە دەستی زۆرینەی شیعەدا دەمێنێتەوە، وەلێ پەرتەوازەیی و جیاوازی و ناکۆکیە مێژوییەکانی نێوماڵی ئەو مەزهەبەی ئیسلام دەرفەتێک دەڕەخسێنن ئەم گۆڕانکاریە لە هاوسەنگی هێزی نێوانیان هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ دورکەوتنەوە لە چەمکی سێکتاریزم لە حوکمرانی عێراق و بوژاندنەوەی عێراقچیەتی و ناسیۆنالیزمی عەرەبی. هەرچۆنێک بێت شێوازی بەرێوەبردنی هەڵبژارن و ساختەکاری و باڵادەستی هێزی میلیشیاکانی عێراق سەلماندیان کە عێراق زۆر دورە لە ختابی دیموکراسی و فیدراڵی و حوکمڕانی هاوبەش. جارێکی تر سەلمێندرا ئەقڵیەتی چەکدار و پارەپەرست و مەزهەبچی تەحەکوم بە عێراق دەکەن. ئەگەر کورسی هێزەکانی فەلەکی ئێران (پێش ئەژمارکردنەوەی دەستی) ئەژمار بکرێن: کورسیەکانی فەتح، دەوڵەتی یاسا و یەكێتی لە 90 - 95 کورسی زیاتر نین، کە زۆرترە لە کورسیەکانی سائرون. ئەمە دەرفەتێکی باش بۆ عەبادی دەڕەخسێنێت کە خاوەنی 42 کورسیە، لە شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ پێگەی نفوزیان لە عێراق خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، کە دەستکراوە بێت لە مانۆڕ و گەمە سیاسیەکان بۆ پێکهێانی حکومەتی ئایندەی بەغدا. بۆیە سەرکەوتنی سەدر بەبێ پشتگیری عەبادی و کورد قوڵاییەکی سیاسی پتەوی نیەو ئەو پانتاییەی دەتوانێت گەمەی تێدا بکات سنوردارە. مایەی پرسیارو سەرسوڕمانە کە کۆنە بەعسیەکان و هەوادارانی بەعس دەنگدەرانی کەم نین بۆ لیستەکەی سەدر، زۆر نامەنتیقیە ئەم گروپە مێژو لە بیر بکەن و بێن تا دوا مەتاف پشتگیری سەرکردەیەکی ناوداری شیعە بکەن. بەدەر لەوەی کێ حکومەتی داهاتوی عێراق دروست دەکات ئەمەریکا پێگە و کاریگەری بەهێزی لە عێراق دەمێننەوە، چونکە هێزی سەربازی لە عێراق هەیە و چەند وڵاتێکی ناوچەکە لە فەلەکیدا دەسوڕێنەوە. هەروەها ئەمەریکا و ئێران کێشەیان لە گەڵ بەشداری کورد لەحکومەتی ئایندەی بەغدا نیە، بۆ ئەوان ئەو حزورەی کورد لە بەغدا بۆ ئارایشتەکردنی بەغدا و بێدەنگ کردنی کوردە. ئێران تادێت نفوزی کەمتر دەبێت، بەتایبەت لەو ساتەوەی ئیدارەی ترەمپ لێی توند کردوە، ئێران لە ژێر ئابڵوقەکاندا دۆخی ئابوری خراپەو خراپتریش دەبێت، بۆیە توانای دەسەڵاتدارانی تەهران لە ناو ئێران و دەرەوەی رو لە داکشانە. لە لایەکی تریشەوە وڵاتانی عەرەبی بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن ئێران ئەو رۆڵە گرنگەی لە عێراق و ناوچەکەدا هەبێت. هەر چۆنێک بێت وەک دەنگدەرێکی عێراقی وتی: "هەمو عێراقیەکان خەمی وڵاتەکەیان هەیە، بەڵام زۆر ماندون تا زیاتر بیربکەنەوە". کوردیش زۆر لە عێراقیەکان ماندوترە تا ئەم دەستەدەستیەی پێ بکرێت و وەک تیرێک بە تاریکیەوە بنرێت.