■ عەبدولڕەزاق شەریف لەم هەرێمی كوردستانەدا، پرۆسەی حوكمڕانی بەدەست پارتی‌و یەكێتییەوە بەشێوەیەك بێزراو بوە، بڕیاردەرو باڵادەستەكانی خۆشیان لەناو گڵۆڵەیەك بەنی ئاڵۆسكاو لە (گەندەڵی، تەماح‌و بەرژەوەندی هاوبەشی گروپ‌و بنەماڵەو هێزە ناشیرینەكانی ناوخۆ‌و دەرەوە)دا، ئالودەو گیرۆدە بون. نوخبە خوێنەوارەكانیشیان، بەخۆشحاڵییەوە نایانەوێ لێیان تێكبچێت‌و خەونی دەربازبونیان نییە. تیمەكانی (ئەمەریكا، رۆژئاوا‌و دەوڵەتانی دراوسێ)ش، وەك پاشماوەی جەنگو جەهلێكی مێژویی لەم وێرانەیەی نیشتیمان دەڕوانن، بەچەندین ناوی جیاجیا، لەبەرژەوەندی ئایندەو ئەمنیەتی خۆیان‌و وڵاتەكانیان تەراتێن دەكەن‌و بەمانەوەی "كۆیلەی مەحوكمو حاكمی نەوتاوی" رەزامەندن. لە دەرەوەی بازنەی ئەو گڵۆڵە بێزراوەش، مەهزەلەی دیموكراسی‌و هەڵبژاردنی ژێرفەرمانی ئەوان‌و دروشمەكانی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی‌و پاكێجو پرۆژەكانی چاكسازی، هیچی لێ سەوز نابێ. بۆیە هێزەكانی دەرەوەی پارتی‌و یەكێتیش لە چەقبەستن، بنبەستنو بێئومێدی ئەو حوكمڕانییەی عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا، بەتاكو دەستەجەمعی كەمندكێشی وازی ناو بازنەكە ئەبن. باشترین كاری سیاسی، حیزبی‌و رێكخراوەیی لەم قۆناغەدا، خۆڕێكخستنەوەو ئامادەسازی‌و بەرنامەیە بۆ یاخیبونێكی بەكۆمەڵ (عصیان مدنی)، چونەدەرەوەیە لەكۆی ئەو دامەزراوە سیاسی، یاسایی، كۆمەڵایەتیو خزمەتگوزارییە گەندەڵە، كە دامەزرێنەرو هاوبەش‌و پشتیوانەكانی پێی شاگەشكە بون. رێگەیەك بۆ حاشاكردن‌و بێبەریكردنی كۆمەڵ لە حوكمڕانی ئەم كۆمەڵگەیە، جیاكردنەوەی جوانییەكانی كوردایەتی لە حاكمەكانی كوردایەتی، پێناسەكردنەوەی بەها بەرزەكانی فەرهەنگو كەلتور، ئەدەبو هونەر، كار‌و كەسابەتو .. هتد. لەمێژووی نوێ‌دا، ئەم یاخیبونە نهێنی مانەوەی كورد‌و مۆراڵ‌و بەها كۆمەڵایەتییەكانی بوە، لەناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە بیری حیزبایەتی‌و شۆڕش‌و راپەڕینەكان لە هەر وێستگەیەكدا ناوێكی هەبوە، لە ناوەڕۆكدا جگە لەو یاخیبوونە لە حوكمڕانی هیچی تر نەبوە. عێراقی ئەوساش هێندەی ئەم پارتی‌و یەكێتییە حیزبی كوردی‌و كەسایەتی كورد، شەریك‌و پشتیوانی بوە. بەڵام بیری رەتكردنەوەی حوكمڕانەكانو دۆستەكانیان بەشێوەیەك لە ناخی كۆمەڵی كوردەواریدا، چەسپیبوو، لە ناوەندە فەرهەنگی‌و كۆمەڵایەتییەكانماندا، لەجێگەی نەبوان بون. حوكمی مێژو ئەم چەرخەش دەسوڕێنێ، ئێستا حیزبە كارتۆنییەكانی سەردەمی بەعس چەند لە زاكیرەو مێژوماندا، جێگەو پێگەیان هەیە، ئەوسا ئەم پارتی‌و یەكێتییەش هەرئەەوەندە ئەیانبێ. بۆیە یاخیبونی بەكۆمەڵ، رەتكردنەوەیانو حاشاكردن باشترین كار‌و بەرنامەیە كە ئەمڕۆ ئێمە بیكەین.
■ محه‌مه‌د حسێن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، زۆر كه‌س باس له هه‌بوونی پلان و نیه‌تێكی جدی مه‌سرور بارزانی (سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو) ده‌كه‌ن بۆ ریفۆرمی ئابوری و سیاسی له كوردستاندا. به‌ده‌ر له هه‌ر تێڕوانینێكی گه‌شبینانه، یان ره‌شبینانه، له‌باره‌ی پلان و ئه‌جێندای ئه‌م كابینه‌یه، گرنگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بزانین هیواو ده‌رفه‌ته‌كانی چاكسازی ئابوری و سیاسی له به‌رده‌م ئه‌م حكومهتهداچهنده. له‌كوێدا ده‌توانێت هه‌نگاوی چاكسازی بنێت گه‌ر هاتوو ویستێكی سیاسی هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی؟ به واته‌یه‌كی تر ئه‌م حكومه‌ته ده‌توانێت چی بكات و چیشی پێناكرێت به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌و توانا مادی و مرۆییانه‌ی له به‌رده‌ستدایه. چه‌ند راستیه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و میكانیزمه سیاسی و ئابوریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نیه كه بۆ هه‌ر ریفۆرمێكی راسته‌قینه‌ی ئابوری پێویسته. هه‌رێم به‌شێكه له عێراق و ئابوریه‌كه‌شی ته‌واو گرێدراوی عێراقه. هه‌ربۆیه ناتوانێت خاوه‌نی سیاسه‌تی دارایی، پلانی گومركی، بانكی ناوه‌ندی، نرخی سو‌و، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی خۆی بێت. ئه‌مانه ئه‌و میكانیزمه سیاسی و ئابوریه بنچینهییانهن كه هه‌ر حكومه‌تێك پێویستیه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمێكی ئابوری. هه‌ربۆیه ریفۆرمی ئابوری به‌م حكومه‌ته ناكرێت گه‌ر به‌شێك نه‌بێت له پلانێكی گشتگیری ئابوری و سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق. به‌ده‌رله‌وه‌ی ویست و بڕیاری سیاسیه‌كانی كوردستان تاچه‌ند به‌ئاراسته‌ی ئه‌م ریفۆرمه‌دا ده‌ڕوات، پێویسته بزانرێت كه كێشه‌كانی هه‌رێم هه‌ر له پشتبه‌ستنی ته‌واوی به داهاتی نه‌وت، پوكانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تر له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه دارایی-هی پاره‌ی نه‌وت دروستی كردووه، كورتهێنانی بودجه و لاوازبوونی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌مان كێشه كۆن و تازه‌كانی به‌غدایه. به‌رپرسانی هه‌رێم، به‌شێكی له نه‌زانی و به‌شێكیشی به ناچاری، له رژێمه سیاسیه‌كانی عێراقه‌وه وه‌ریانگرتووه. ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه كۆپیه‌كی شێواووی هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه زیاتر له‌٥٠ ساڵه له به‌غدا كار ده‌كات. هه‌ربۆیه ئه‌م كێشانه ته‌نها به هه‌رێم چاره‌سه‌رناكرێن ئه‌گه‌ر پلانێكی هابه‌ش و گشتگیری نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا. به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كه نیه. زۆر شت ده‌مێنێته‌وه كه كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌توانێت چاكسازی تیا بكات؛ هه‌ره له‌پێشترین و گرنگترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاست و بڕی گه‌نده‌ڵیه. هه‌موو ئه‌و ده‌نگه پۆزه‌تیڤانه‌ی تا ئێستا پێشبینی ئه‌رك و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان كردووه باسیان له‌م خاڵه كردووه. كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌و ده‌زگا حكومیانه‌ی كه ناهێڵن خه‌ڵك كار‌و بزنسی خۆی بكات بێ به‌رتیل و شه‌راكه‌تی ئه‌وان تا ئه‌گاته موچه خۆره بندیواره‌كان و قۆرغكردنی بازاڕه‌كانی كوردستان یه‌كجار گرنگن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی راسته‌قینه به‌ره‌و ریفۆرمی ئابوری. ئه‌و راستیه‌ی كه هه‌رێم ناتوانێت بێ به‌غدا هیچ ریفۆرمێكی ئابوری مانادار ئه‌نجام بدات ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌سته‌وه‌ستان دا‌نیشێت به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی. هه‌موو هه‌نگاوێكی دژبه گه‌نده‌ڵی له كردستاندا راسته‌وخۆ هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و حوكمڕانیه‌كی باش ده‌بات و ده‌بێته هۆی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی توانا‌و سه‌رچاوه ئابوریه‌كانی. بۆ نمونه، كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بیانی و عێراقی بێنه كوردستان و به دوای ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و قازانجدا بگه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش هه‌لی كار‌و پاره و گه‌شه‌ی ئابوری دێنێته كوردستانه‌وه. به دیوێكی تریشدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باری سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم سوك ده‌كات و توانا‌و كارایی (effcency) ده‌زگا ئیداری وگشتیهكان زیاترده‌كات. سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو بۆ ڕایی كردنی كاری كۆمپانیا‌و ده‌زگا حكومیه‌كان برێكی زۆری ئه‌و تونێله بیرۆكراسیانه له‌ناو ده‌بات كه وه‌ك زۆنگاوێك هه‌میشه پیسخۆرو گه‌نده‌ڵكاران قه‌ڵه‌و ده‌كات. زۆر به‌دیاریكراوی، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر پاكێجێكی ریفۆرم له كوردستاندا به‌ستراوه‌ته‌وه به توانای حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قۆرغكاری له بازاڕه‌كانی كوردستاندا. كه‌ی توانی مافیاكانی نه‌وت، ده‌واو ده‌رمان، ئۆتۆمۆبیل، كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی و ماده خۆراكیه‌كان جڵهوبكات و پابه‌ندی یاسا‌و رێساكانی بازاڕی ئازاد‌و سه‌لامه‌تی گشتی-یان بكات، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی له ژیانی خه‌ڵك و ئابوری كوردستاندا ده‌بینێت. هه‌ر ئه‌م شێوازی ریفۆرمكردنهش بوو بانكی جیهانی له‌راپۆرتێكدا دوو مانگ پێش ئێستا بۆ عێراق پێشنیاریكرد. به پێی راپۆرته‌كه، ریفۆرمی سه‌رتاسه‌ری له‌بواری خه‌رجیه‌كان و پلانی ئابوری حكومه‌ت به‌یه‌كجارو یه‌ك پاكێج ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به چه‌ند ریفۆرمێكی بچوك هه‌یه سه‌ره‌تا له‌و بوارانه‌ی كه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه*. دیاره هیچ زیره‌كیه‌كی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له قورسی ئه‌م هه‌نگاوه. روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا له‌شكرێك مافیا‌و پیسخۆری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌و نفوز ده‌كاته دوژمنی ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌مه‌ش له‌ڕوی سیاسیه‌وه ره‌نگه باجه‌كه‌ی قورس بێت. بۆیه نابێت وه‌ك شه‌ڕێكی سه‌رپێی و سوك سه‌یری ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م حكومه‌ته تاقه یه‌ك هه‌نگاوی بچوكیش بنێت بۆ چاكسازی ئابوری و سیاسی پێویسته لێره‌وه ده‌ستپێبكات. كوردستانی ئه‌مڕۆ، ده‌رفه‌ته‌كان وئاستهنگیهكانی: كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌و میكانیزمه ئابوری و سیاسیانه‌ی نیه كه بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵاوسان، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و پلانی بازرگانی ده‌ره‌كی پێویستیه‌تی، به‌ڵكو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه به ناچاری به‌شێكه له عێراق و ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئابوری عێراقیشدا ده‌توانێت هه‌ر ریفۆرمێك بكات. به‌ڵام ئایا دۆخه‌كه له عێراقدا چه‌ند له‌باره بۆ ریفۆرمێكی له‌مجۆره؟ به پێی پله‌به‌ندی وڵاته لاواز‌و تێكشكاوه‌كان (Fragile States Index) له ساڵی ٢٠١٨، عێراق له پله‌ی ١١هه‌مدایه، ته‌نها یه‌ك پله له پێشی گروپی وڵاته زۆر خراپهكانهو١٠ پله‌ش له دوای گروپی وڵاته زۆر باشهكانهوهیه؛ له‌كاتێكدا له ساڵی ٢٠٠٧ له پله‌ی دووهه‌مدا بوو. به پێی داتاكانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان (World Economic Forum)** عێراق له ئاستی دنیادا یه‌كه‌مه له روی پشتبه‌ستنی به نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات و (٩٨.٨%) هه‌نارده‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كانی ته‌نها نه‌وت و سوتهمهنیهكانه. ریفۆرمكردنی ئه‌م ئابوریه و ههمهرهنگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری له‌وانه‌یه قورس‌تر بێت له زیندوكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عه‌باسیه‌كان. لێره‌دا بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بێچاوهڕوانیكردنی به‌غدا قۆڵی لێهه‌ڵماڵێت و ده‌ستبكات به ریفۆرمكردنی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌توانێت چاكی بكات. راسته ئه‌م حكومه‌ته نزیكه‌ی ١٧ملیار دۆلار قه‌رزو*** و دنیایه‌ك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی له‌وانه‌ی پێشخۆیه‌وه بۆ به‌جێ ماوه، به‌ڵام ده‌توانێت له روی سیاسیه‌وه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه نه‌وتیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا. هه‌رئه‌مه‌ش ده‌رگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تری بودجه‌و ماده‌ی ١٤٠و پێشمه‌رگه‌ی لێده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌م چاره‌سه‌ریانه پێویستی به ویستێكی سیاسی به‌هێزه له‌لایه‌نی به‌غداوه. دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی مامناوه‌ندی (Comprmise) بۆ هه‌ردوولا ئاسان نیه. بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌نگیه‌كی سیاسی له نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان زۆر گرنگه. به بێ ئه‌م كۆده‌نگیه هیچ حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ناتوانێت چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی بۆ هیچ كام له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر بدۆزێته‌وه‌و چوار ساڵی داهاتوویش هه‌روا سه‌رگه‌رمی مه‌زایده‌ی كوردایه‌تی ده‌بن. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م حكومه‌ته پێویسته پارتی ناكۆكیه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش چاره‌سه‌ركات و شوێنه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی بسڕێته‌وه؛ چونكه سه‌قامگیری سیاسی له كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشمه‌رجی هه‌ر ریفۆرمێكی سیاسی و ئابوریه. له كوردستان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یش نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی داهاته ههمهرهنگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و گاز هه‌میشه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ئه‌فسوناوی بۆ زۆربه‌ی كێشه‌كان ده‌بینرێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه راسته، به‌ڵام چاره‌سه‌ریه‌كی زۆر ئاڵۆز‌و قورسه‌و پلانی ١٠یان ساڵه‌ی ده‌وێت. بۆ نمونه سعودیه به پلانێكی ١٤ ساڵه‌وه (Vision 2030) ده‌ستی بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ریه بردووه. له كوردستاندا به هه‌وڵێكی كه‌م ره‌نگه بتوانرێت كه‌رتی گه‌شت و گوزار گه‌شه‌پێبدرێت، به‌ڵام قورسه چاوه‌ڕێی په‌ره پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی بكه‌ین به بێ ریفۆرمێكی گشتگیری ئابوری، دارایی و سیاسی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به كه‌رتی كشتوكاڵیشه‌وه هه‌یه ئه‌وا دیسان پرۆسه‌كه زۆر له‌وه گرانترو قورستره كه به‌م توانا دارایی و مرۆییه‌ی له كوردستانداهه‌یه بكرێت. كشتوكاڵ به بێ به كارهێنانی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره بۆ دابینكردنی ئه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌سته پیشه‌سازیانه‌ی راده‌ی به‌رهه‌مداری زیاد ده‌كه‌ن مه‌حاڵه پێشبكه‌وێت. ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت ببوژێنرێته‌وه ته‌كنیك و شێوازه كۆنه‌كه‌ی كشتوكاڵه كه له ١٥ ساڵی رابردوودا پارتی و یه‌كێتی به سیاسه‌تی بهپۆلیسكردنی هێزی كاری لادێكان وێرانیان كرد. بێگومان ئه‌مه باشتره له هیچ به‌ڵام ناتوانێت هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه سروشتی و وزه مرۆییانه بخاته گه‌ڕ كه له كوردستاندا ئاماده‌یه. له نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٣دا، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له به‌شه‌كه‌ی تری عێراق جیاكرده‌وه‌و وای لێ‌كرد سود له داهاتی نه‌وت وه‌ربگرێت و باری ژیانی خه‌ڵك باشتربكات به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ئه‌و سه‌قامگیریه سیاسی و ئه‌منیه بوو كه كوردستان لێی به‌هره‌مه‌ند بوو. حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كارا بگێڕێت له پته‌وكردن و به‌رده‌وامكردنی ئه‌م سه‌قامگیریه. ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م به به‌هێزكردنی دهزگاحكومیهكانی هه‌رێم و ڕۆڵی یاسا ده‌بێت. ته‌نها حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و شه‌فاف و به‌رپرس ده‌توانێت ئه‌و توانا مرۆیی و مادیانه‌ی له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه بیخاته خزمه‌ت هاوڵاتیه‌كانی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری پێ به‌دی بێنێت. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌م سه‌قامگیریه سیاسی ئه‌منی و ئابوریه‌دا، كوردستان ده‌توانێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی هه‌ڵگرێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قه‌رزه ناوخۆیی و دهرهكیهكانیشی بداته‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیناریۆانهی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشنیاركراوه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ‌و كۆتایی هاتنی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه ده‌دات كه له چوارساڵی رابردوودا كوردستانی ته‌واو هیلاك كردبوو. * له‌م لینكه‌وه ده‌توانیت راپۆرته‌كه‌ی بانكی جیهانی بخوێنیته‌وه: http://documents.worldbank.org/curated/en/561591540561272929/pdf/131377-BRI-PUBLIC-ADD-SERIES-VC-QN-171.pdf ** بۆ بینینی داتاكانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه https://www.weforum.org/agenda/2016/05/which-economies-are-most-reliant-on-oil/ *** هه‌ره‌می كوردستان لانی كه‌م ١٧ ملیۆن دۆلار قه‌رزاره به پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای ئاشتی ولایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له مانگی ٥\٢٠١٨ بڵاویكرده‌وه. https://www.usip.org/publications/2018/05/kurdistan-regions-debt-crisis-threatens-iraqs-economy
كامەران عەلی بەشی چوارەم - پەرلەمان یان حکومەت ! گۆڕان لەگەڵ دروستبوونیدا رۆحی کرد بە بەری پرۆسەی سیاسی هەرێمدا بەهۆی ئەداکردنی ڕۆلێکی باشی ئۆپۆزسیۆنەوە، ئەمەش جموجوڵی خستە پەرلەمان و چاوی خەڵکی خستە سەر ئەم دامەزراوە بێ ڕۆڵ کراوە ، لەدوای سێ خولیش لە بەشداری گۆڕان بەرنامەی بزوتنەوەکە هەموو لایەنک شاهێدی بۆ دەدەن کە لەپێناو زیادکردنی ڕۆڵی پەرلەمان وبە سیستمکردنی دامەزراوەکاندا بووە لەپێش هەموشیانەوە زیاتر کردنی ڕۆڵی پەرلەمان و هەر لەم پێناوەشدا قوربانی دا، ئێستا کە یەکێتی و پارتی زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن، لەگەڵ ئەوەش هێشتا پەرلەمان نەیتوانیوە ببێتە دامەزراوەیەک تا ڕۆڵی خۆی ببینێت و چاو‌دێر و لیپێچینەوە لە حکومەت بکات، بۆیە تەنها بە بوونی گۆڕان لەناو دامەزراوەی جێبەجێکردندا کە حکومەتە دەتوانرێت بەرنامە و بەڵێنەکانی گۆڕان جێبەجێبکرێت لە ڕێگای وەزارەت و دەستەکان وبەرێوەبەرە گشتییەکانەوە دەتوانرێت کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاییەکان بکرێت نەک پەرلەمان بەڵگەش بۆ ئەمەش چەندین یاسا و بڕیاری باش دەرچوون بە بێ ئەوەی حکومەت و وەزارەتەکانی جێبەجێیان بکەن بۆیە بونی گۆڕان لە ئەنجومەنی وەزیران وەسیلەی کردارییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گۆڕان نەک پۆستەکانی پەرلەمان تا ئەو کاتەی سیستمی سیاسی بە تەواوی جێگیر دەبێت و پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت.. - سیستمی سیاسی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەرێم، نەبوونی سیستمی سیاسی یان راستتر بڵێین دەڵەمەیی سیستمەکەیە کە داهێنراوی یەکێتی و پارتییە بەس، یەکێک لە ئامانجە ستراتیژیەکانی گۆڕان گۆڕینی سیستمی سەرۆکایەتی هەرێم بووە، یان جێگیرکردنی سیستمی پەرلەمانی بووە بۆ هەرێم، بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان (وەک ئەوەی ئێستا پارتی رازییە) هەروەها کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی گۆڕان بەدی دێت کە ئەمەش لەڕێگای بەشداریکردن لە حکومەتەوە دێت کە بێگومان دەبێت پێشتر ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت کە دواتر دەبێتە بنەما و متمانەیەکی گرنگ لەنێوان لایەنەکاندا بۆ ئەوەی سیستمی پەرلەمانی لە هەرێم جێگیربکرێت، ئەمەش وادەکات کە هەم ئامانجە ستراتیژەکەی گۆڕان بەدی بێت و هەم هەنگاوەکانی بە دامەزراوەییکردنی دام ودەزگا حکومیەکان و گێڕانەوەی ڕۆلی پەرلەمان خێراتر و کاریگەرتر بن. - پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ئاماژەکان وامان پێدەڵێن کە پەیوەندییەکانی هەرێم وبە‌غدا لە دوای هاتنی عەبدولمەهدی بەرەو ئاسایی و باشتر دەڕوات، هەمیشە بەغدا دەرگای کرانەوەی ئێمەیە بەڕووی جیهاندا، هەولیر کەناڵی سیاسی پشتەوەی بەغدایە، گۆڕان لە حکومەتی عێراق بەشدار نیە، ئەگەر لە هەرێمیش بەشدار نەبێت دوور دەبێت لە شانۆی ڕووداوەکان ولە پرۆسەی سیاسی کەنارگیر دەبێت، لەگەڵ باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداش بۆ هێزە سیاسییە کاریگەرەکان گرنگە نوێنەریان ئەگەر لە بەغدا نەبێت لە حکومەتی هەرێم هەبێت، تا هێزەکانی تر بڕیار بۆ بیرکردنەوە و پڕۆژەی سیاسی ئەوان نەدەن کە لە ڕوانگەی خۆیانەوە خزمەت بە خەڵک دەکەن، بۆیە گرنگە گۆڕان کەنارگیر نەکرێت و بەشدار بێت، بیریشمان نەچێت تەنها بەشداری لە حکومەت بەس نیە، بەڵکو هەموو هێزە چاکسازیخوازەکان ورۆشنبیران و گۆڕانخوازان دەبێت چاوێکیان بکەن بە هەزار و هەموان لە خەمی جێبەجێکردنی بەرنامەی گۆڕاندا بن، دەبێت نوێنەرەکانمان لە حکومەت و پەرلەمان بە هەمان نەفەس ئیلهام لە رۆحی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا وەربگرن و دەست لەدەست و هێز لە خودا،
د. ئیسماعیل نامیق لەدوای 20/ 8/ 2015 ەوە قسەکەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرا وراشکاوانە دەیانوت ئێمە لەدرێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانیدا یاسای سروشتیمان جێبەجێکردوە!!! ئێستاش بەرپرسی ئاسایشی هەولێر کە ئەندامی پارتیە دەڵێت: لەبەرئەوەی کادیرێکی پارتی لەگەرمیان دەستگیرکراوە، لەتۆڵەی ئەوەدا ئێمەش کادیرێکی یەکێتیمان دەستگیرکردوە، تا کادیرەکەی پارتی ئازاد نەکرێت، ئێمەش کادیرەکەی یەکێتی ئازاد ناکەین. من وردەکاری روداوی دەستگیرکردنی کادیرەکەی پارتی نازانم، وە هیوادارم لەبەر هۆکاری سیاسی نەبێت وبەپێی ڕێوشوێنی یاسایی دروست ئەنجامدرابێت، بەڵام ئەوەی من لەراگەیاندنەکانەوەو لەزاری وتەبێژی پۆلیسەوە بیستم وبینیم لەسەر بابەتێکی یاسایی تاوانکاری دەستگیرکراوە. بەس ئەوەی جێگەی داخ ومایەی گریانە لەم کەیسەدا، قسەکەی بەرپرسی ئاسایشی هەولێرە، بەڕاستی ئەوە گەڕانەوەیە بۆ قۆناغی چاخە سەرەتاییەکان، بۆ قۆناغی پێش مێژوو، بۆ قۆناغی پێش نوسینەوەی یاسا، بۆ قۆناغی باڵادەستی هێز، قۆناغی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانه بەهێز. باشە کەی مەعقولە سەرۆکی حکومەت، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، وەزیری ناوخۆ وپێشمەرگە، سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی، 45 پەرلەمانتار هی تۆ بێت، بەڵام باوەڕت بەمانە هیچیان نەبێ وپەنایان بۆ نەبەی بۆ ئازادکردنی کادیرێکی خۆت، لەبری هەمو ئەوانە تۆش کادیرێکی بێتاوانی حیزبێکی تر بەبارمتە بگریت!!! ئیتر پێم ناڵێن چۆن هاوڵاتی ئاسایی فێربکەین ورابهێنین بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی پەنا بۆ یاسا ودامەزراوەکان بەرێت کە زۆربەی لەلایەن ئێوەوە قۆرخ کراوە؟ باشە ئەکرێ کەسێک تاوان بکات بەس لەبەر ئەوەی لەم حیزبە یان ئەو حیزبەیە، یان لەم زۆنە یان ئەو زۆنەیە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرێت؟ ئەی ئەگەر کەسێک سەر بەیەکێک لەم دوو حیزبە نەبێت کێ لەسەری دێتە جواب؟ ئەم کار‌و قسەیەی ئاسایشی هەولێر ناشرینترکردنی روی ئەزمونی حوکمڕانیە لەهەرێمی کوردستاندا، بەدرۆخستنەوەی خودی ئەو بانگەشانەشە کەیەکێتی وپارتی 27 ساڵە بەخەڵکی ئەفرۆشنەوە وخەڵکی پێ تەخدیر ئەکەن، لەهەمان کاتدا دۆستەکانیشمان ئەم وێنەیەیان لا دروست دەبێت: پاش 27 ساڵ هاوکاری وراهێنان ودەستگرتنی کورد، ئینجا ئەم قەومە ئەگەڕێنەوە بۆ قۆناغی پێش نوسینەوەی یاسا وواهەڵسوکەوت ئەکەن، لەبەر ئەوە ئەمانە شایانی دەوڵەتداری نین. چونکە زۆر بەکورتی: دەوڵەتی هاوچەرخ بەعەقڵیەتی خێڵ وقۆناغی پێش یاسا وچاخە سەرەتاییەکان بەڕێوە نابرێت.
سەرتیپ وەیسی كەریم چیڕۆكى خانه‌نشینبوونى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ته‌وابوونى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له دواین دانیشتن‌دا، كه له 6ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ڕێوه‌چوو، دواى دانیشتنه‌كه ڕاسته‌وخۆ "حازم ئیسماعیل" به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نشینى له وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم، هاته ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و سه‌ردانى ژوورى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى كرد، به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى فۆرمى خانه‌نشینى به‌سه‌ر ئه‌ندامان، ئه‌وكات هیچ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان به سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان جگه له "فرسه‌ت سۆفى" فۆڕمى خانه‌نشینیان ڕه‌تنه‌كرده‌وه‌و هه‌موویان داواى خانه‌نشینبوونیان كرد. فراكسیۆنى پارتى به ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ى فرسه‌ت سۆفى ڕازیبوو، به‌ومه‌رجه‌ى نه‌یدات به ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، تاوه‌كو نه‌یكاته موزایه‌ده له دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان. دواى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى ئه‌نجامدرا، دواتر ئه‌ندامانى خانه‌نشینكراو چوونه بانكى قه‌ڵا، بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى ئیكرامیه‌ى (52) ملیۆن دینار، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌وكاته بانكى ناوبراو، بڕى پاره‌ى پێویستى نه‌بوو بۆ پێدانى گوژمه‌یه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و پاره‌یه كه (17 ) ملیۆن دیناربوو بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، ناچار له ژێر فشارى ئه‌و ئه‌ندامانه له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا، ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌حویل كرا بۆ بانكى ناوبراو. ئه‌گه‌ر به‌پێى یاساش پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینیى و ئیكرامیه‌كه ئاسایى بێت، ئه‌وا ئه‌و 16 په‌رله‌مانتاره‌ى كه دووباره هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، نه‌ده‌بووایه ئه‌و 52 ملیۆن دیناره وه‌ربگرن. به‌شێكى زۆرى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان، كه دووباره بوونه‌وه ئه‌ندامى په‌رله‌مان به وه‌زاره‌تى دارایى و به‌ڕێوبه‌رى بانكى قه‌ڵایان ڕاگه‌یاندبوو: بۆیه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن چونكه هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه، له خولى داهاتوودا پاره‌ى ئیكرامیه‌و خانه‌نشینى بمێنێت. ئه‌و شانزده ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش بریتيبوون له : ( ئومید خۆشناو، ڤاڵا فه‌رید، رێواس فایه‌ق، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، عباس فه‌تاح، یوسف محمه‌د، به‌هار محود، على حه‌مه ساڵح، سۆران عومه‌ر، هه‌وره‌مان كه‌نجێنه‌یى، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى، ئایدن مه‌عروف، مونا قه‌هوه‌چى، عبدالله حاجى محمود، محمد سه‌عده‌دین). له هه‌مووى سه‌یرترو ئه‌وه‌یه: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى خانه‌نشین بوون، ماوه‌ى بوونیان به ئه‌ندام په‌رله‌مان، له نێوان 8 مانگ بۆ ساڵێك بوو كه‌چى به‌موچه‌ى 60% خانه‌نشینكراون، كه ده‌كاته 4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار. ئه‌مه‌ى خواره لیستى خانه‌نشینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه له خولى ڕابردوو، كه یوسف محه‌مه‌د وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان به (9 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراوه، هه‌رچى جێگر‌و سكرتێرى په‌رله‌مانه به ( 8 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) ، ئه‌ندامانى دیكه‌ى په‌رله‌مان كه چوار ساڵ په‌رله‌مانتاربوون به (6 ملیۆن و 560 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكران، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له دوو ساڵ كه‌متر خزمه‌تى په‌رله‌مانیان هه‌بوو به (4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراون.
■ شیروان تالب ھەفتەی رابردوو لە مۆسکۆ ، لاھور تاڵەبانی لەگەڵ ( میخائیل بۆگدانۆف ) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، باسیان لە کەرتی وزە ( نەوت و شت ) کردووە ! ئەوێ ڕۆژێش مەلابەختیار وتی : ھێنانی کۆمپانیای ( ڕۆزنەفت ) ی ڕووسی بۆ ھەرێمی کوردستان ، لەسەر پێشنیاری ئێمە بووە ! دیوێکی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ ڕازیکردنی تورکیاش ، ھەر پەیوەندیی بە کەرتی وزەوە ھەیە ! یەکێتی ماوەیەکە ( بە بۆنە و بێ بۆنە ) ، باس لە سامانی سرووشتیی و کایەی وزە ئەکا ! من ھەرچەند سەر ئەھێنم و سەر ئەبەم ، لەژێر سەری ئەم دەموچاوە ( تازە )یەی یەکێتییدا ، نییەتێکی ( کۆن ) ئەبینم کە ئەگەر بمانەوێ شتێکی لەبارەوە بزانین ، ئەبێ بۆ ساڵی 2007 بگەڕێینەوە ! ساڵی 2007 ، ئەوکات بەرھەم ساڵح جێگری مالیکی بوو ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز ) وتی : عێراق و سووریا ، سەرقاڵی بەگەڕخستنەوە و پەرەپێدانی بۆری نەوتی ( کەرکووک - بانیاس ) ن ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ( ڕووسی ! ) گفتوگۆمان کردووە ! ( پێ ئەچێ ) ئەوکات ھەنگاونان بۆ ئەو پرۆژەیە بەھۆی وجوودی ئەمریکا لە عێراق ، شکستی ھێنابێ ! ئێ کە ئەمریکاش لە عێراق کشایەوە ، جەنگی ناوخۆ لە سووریا دەستی پێ‌کرد و ئەوەندەشی نەبرد داعش ھات و سێ بەشی عێراقە عەرەبییەکەی داگیرکرد ، ھەربۆیەش پرۆژەکە دەنگی نەما ، بەڵام خۆ بۆرییەکانی ژێر خاکی عێراق و سووریا ھەر ماوون ! خۆ کەرکووک لە دەستی عەرەبدایە و بانیاس یش بەندەرەشارێکی کۆماری عەرەبی سووریایە و ھەردوو وڵاتیش ( تا ئێستا ) ئەوەندەی لە ( مۆسکۆ و تاران ) ەوە بڕیاڕ لە ئایندەیان ئەدرێ ، لە دیمەشق و بەغداوە نادرێ ! خۆ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارە و پاڤڵ تاڵەبانی ھەمەکارەیە و لاھور تاڵەبانیش ھەر دێت و دەچێ ! کەواتە لەبەردەم کردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک - بانیاس ( ئەو بانیاسەی کە غەواصە ڕووسییەکان لەنگەریان تیا گرتووە ) چ شتێک ڕێگرە ؟! با جارێ لە ڕێگرییەکان بگەڕێن و دوو قسە لەسەر ئەو لێکەووتانە بکەین کە لە ( ئەگەری ) کردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک - بانیاس دا لەسەر ھەرێمی کوردستان ( بۆی ھەیە ) دەرکەوون ! یەکێتی کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی بەو بۆرییەوە گرێ ئەدا ! بەمەیش ئابوورییەکی ( ژێر چنگی خۆی ) بەدەست ئەھێنێ و بە جۆرێک لە جۆرەکان ، بێ منەت ئەبێ ! جا یەکێتی ھێزێکی موغامەرەچیە ، خۆ ھەر ئەوەندەی بێ منەت بوو ، ئیتر مەترسیدار ئەبێ و سڵ لە ھیچ ناکاتەوە و دەست لە ھیچ جووڵە و بڕیارێکیش ناپارێزێ ! ئەگەر یەکێتی بێ منەت بێ ، جارێ ھەر لەڕێوە ، ئەو قەوارەیەی کە پێی ئەووترێ ھەرێمی کوردستان و جێی ئومێدی ھەموو کوردێکی ( ڕاستەقینەیە ) ، ئەخاتە ژێر مەترسی لەت کردنەوە و لەھەر دەققەیەکدا ( کە سەری گەرم ئەبێ ) ، ئەم ھەرێمی کوردستانە بە قلێکی سەوز ئەگۆڕێتەوە و بۆی ھەیە ( ئەگەر بەرژەوەندیی زلھێزە ئیقلیمیی و جیھانییەکانیشی تیادا بێ ) کەرکووکیشی بەگەڵ بخرێ و ئیتر کاتی ئەوە دێ کە بڵێین : ئاو بێنن و دەستتان لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بشۆن ! وەلێ یەک دەققەش بوەستن ،، ئەی ئەمریکا چی ؟! ئەمریکا ، سووریای تەسلیمی ڕووسیا کرد ، تەبعەن بەو ئومێدەی کە خۆیشی عێراق ھەڵگرێتەوە ! ئەمما چۆن عێراقێک ،،، عێراقێکی ژێر ھەژموونی شیعە ! عێراقێکی دراوسێی ئێران ! عێراقێکی لێوان لێو لە کەتائیبی ئاشکرا و ژێرزەمینیی قاسم سولێمانی ! کەواتە ئەگەر ئەمریکا بیەوێ عێراق قووت بدا ( وەک چۆن ڕووسیا سووریای قوتدا ) ، ئەبێ بەر لەھەموو شتێک ، یان ڕژێمی مەلاکان لە تاران تەخت بکا ( کە ئەمە زەحمەتە ) ، یان ( ئەزعەفولئیمان ) ئەبێ دەستی ئەوانە ببڕێ کە چاویان لەدەستی ئێرانە و ھەردوو گوێی ئەوانەش ڕاکێشێ کە ھەمیشە گوێیەکیان لە مستی مەلاکانە ! جا ئەگەر ئەمە ڕووبدا ( کە زەحمەت نیە ڕووبدا ) ، ئەوکات ئێران ئەخرێتەوە قاوغەکەی خۆیی ، چون ڕووسیا لە سووریا دەستی بڕیوە و ئەمریکاش لە عێراق ( بەھەرێمی کوردستانیشەوە ) دەستی ئەبڕێ ، ئیتر ھەر جووڵە و بڕیاڕێک لە عێراق و سووریا کە جاران سەرچاوەکەی تاران بووە ، ناکرێ و نادرێ و لەجێی تاران ، مۆسکۆ و واشنتۆن ئەبنە سەرچاوە ! بەڵام خۆ سیاسەت دایک و باوکی نیە و پارەش کەس ناناسێ ،،، ئەی ئەگەر ئەمریکا و ڕووسیا خۆیان لەسەر کردنەوە و پەرەپێدانی بۆریە نەوتەکەی کەرکووک - بانیاس ڕێکبکەوون ، ئەوکات چی ؟! وابزانم ئەوکات ئێمە لەبەردەم دوو بژارەدا ئەبین نازانم سێیەمی ئەبێ یان نا ،، یا ناکۆک ئەبین و لەجیاتی بەرداشە کۆنەکەی ڕۆم و عەجەم ، بەرداشێکی تازەی ئەمریکی ڕووسی ئەمانھاڕێت ! یان بایی ئەوەندە سازانمان ئەبێ کە نەترازێین و لەستراتیژدا ( یەک ) و لە تەکتیکدا ( دوو ) ئەبین ! ( دۆعا ئەکەم جگە لەو ڕستەیەی کۆتایی ، تەواوی نووسینەکەم وڕێنە بێ ) .
■ نەبەز گۆران "ڕادیكاڵبوون: واتە دەستبردن بۆ رەگوڕیشەی شتەكان، كارڵ ماركس." ئەو رووداوە نوێیانەی ئێستا لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتەوە روودەدەن، واتە: "دەستگیركردنی كادیری حیزبێك، بەرامبەر بە ئازادكردنی كادیرێكی دیكەی حیزبی." رووداوێك نییە پێمانوابێت گەڕانەوەیە بۆ دواوە. بە پێچەوانەوە هیچ پێشكەوتنێك لە ئایدۆلۆژیای حیزبی رووینەداوە، تا باس لە گەڕانەوە بكەین. ئایدۆلۆژیای حیزبی لەسەردەمی شاخ، لە سەرەتای نەوەدەكان چ دونیابینییەكی هەبووە، ئێستاش لە هەمان قاڵبدایە و هەمان دونیابینی هەیە. ئەوەی لە دۆخی حوكومڕانی حیزبی‌دا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، فۆڕمی ژیانی نوخبەیەكی سیاسیی حیزبییە، كە لە قۆناغێكدا لەرێگای سامانی گشتییەوە كۆیانكردوەتەوە و، ئێستا جۆرێك لە ژیانی شاهانە دەژین، بەڵام لە جەوهەری بیركردنەوەیاندا ئەو كارەكتەرانە هەمان كارەكتەرەكانی شاخن، بە هەمان ئایدۆلۆژیاوە. گۆڕانكارییەكان زیاتر پەیوەندیان بۆ رەواڵەتەوە هەیە، نەك خودی ئایدۆلۆژیا و دونیابینییەكە. رەواڵەتەكان لەروی فۆرمێك لە ژیان گۆڕاون، چ لە شێوازی كاڵا، چ لە شێوازی فۆڕمی ماڵ و شەقام و ئۆتۆمبێل، ئەوەی لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و دەسكاریی نەكراوە، ئایدۆلۆژیاكەیە. رەنگە خراپ خوێندنەوەبێت باس لەوە بكرێت دوای (27) ساڵ لە حوكمڕانی حیزبی، ئەم كردەیە بە _گەڕانەوە بۆ دواوە_ ناوببەین. كاتێك جەوهەری ئایدۆلۆژیا، دونیابینییەكەی نەگۆڕێت، بە گۆڕینی فۆڕمی ژیان لەسەر سامانی گشتی، پێشكەوتن نایەتە ئاراوە. هەرچۆن لە قۆناغی شاخ، قۆناغی ساڵانی نەوەدەكان، فەزایەك هەبوو، ئەم فەزاییە زۆرینە ئامادەبوون وەك خۆی قبوڵیبكەن بۆ بەریەكەوتن، سەرەتا لە رێگەی گوتاری توندوتیژییەوە و پاشان لەرێگەی چەكەوە، ئێستاش هەمان فەزای ئایدۆلۆژیی هەیە و، هەمان _جەماوەری_ حیزبی ئامادەبوو هەیە بۆ دووبارەكردنەوەی ئەو قۆناغە. خاڵی بنەرەتی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەم فەزایە، پەیوەندی بە گۆڕینی پەروەردە و دونیابنیی حیزبییەوە هەیە. پەروەردە و دونیابینی حیزب لەسەر ئایدۆلۆژیای فاشییەت، هەمان پەروەردە و دونیابینی سەرەتایە. بەبێ دەستكاریكردنی بنەوانی ئەم ئایدۆلۆژیاییە رووداوی لەوەی ئێستا زۆر بە ئاسانی روودەدەن و چاوەڕوانی دۆخی لەوە توندتریژتریش دەكرێت. گەر لە هەندێك وێستگەی سیاسیی‌دا ئەم دوو تایپە لە ئایدۆلۆژیای حیزبی، بەرامبەر یەكتری نەرمی بنوێنن، نەرمی نواندنەكە پەیوەندی بە گۆڕینی ئایدۆلۆژییاوە نییە، پەیوەندی بە شێوازی دابەشكردنی دەسەڵات و، شێوازی دابەشكردنی سامانی گشتییەوە هەیە لەنێوان هەردووحیزبدا. لەو شوێنەی یەكێكیان دەبێتە رێگر لەبەردەم كەمكردنەوەی دەسەڵاتی ئەویتر و لەبەردەم كەمكردنەوەی دەسبردن بۆ سامانی گشتی، ئیدی ئەویتریان لەژێر هەیمەنەی هەمان گوتارە فاشییەكەوە، كە توندوتیژی بەرهەمدەهێنێت كردەیەك دەنوێنێت بۆ ناچاركردنی ئەویتری بەرامبەر. لەم نێوانەدا ئەوەی ناوی _جەماوەری حیزبی_یە، جەماوەرێكە بە ئایدۆلۆژیا گەمارۆ دراوە، جەماوەرێكە هێندەی گوتاری توندوتیژی، ئەویتر قبوڵنەكردن، ئەویتر سڕینەوە، خزێنراوەتە ناو دونیاكەیەوە، بەردەوام ئامادەیی تێدایە لە پێناو پاراستنی ئایدۆلۆژیا فاشییەكەی حیزب هەر كردەیەك بنوێنێت حیزب لێیداوابكات. " چ دیمەنێكە! كۆمەڵگە خەریكی دابەشبوونی بێكۆتاییە بۆ جۆرەها رەگەز، كە بەرق و كینەی سوك، ویژدانگەلی ئازار چەشتوو، سوكایەتی و دڕندانە دژ بەیەك وەستاون. كارڵ ماركس/ بەژداریكردن لە رەختەی فەلسەفەی مافی هیگڵ" هەمان دیمەن لە ئێستای كۆمەڵگەی حیزبی ئێمە بوونی هەیە. جۆرێك لەرق بەرهەمدێت، ئەم رقە بەكردەی توندوتیژی ئارامی بەخۆی دەبەخشێت. هەركردەیەكی حیزبی دژی حیزبێكی دیكە، یەك لەشكر لەوانەی بەرق پەروەردە دەكرێن ستایشی ئەو كردەیە دەكەن، چونكە پێیانوایە كردەی حیزبەكەیان دژی حیزبێكی دیكە، جۆرێكە لە باڵادەستی و گەڕانەوەی شكۆ. شكۆی حیزب لەژێر گوتاری لەم جۆرەدا،ئەوكاتە دەردەكەوێت دژی حیزبەكەی دیكە كردەیەكی توندوتیژ بنوێنێت، بەمەرجێك كردەكەی خزمەت بەو ئایدۆلۆژیا فاشییەبكات لە گوتاردا رق دروستدەكات.(لە دۆخی لەم جۆرەدا ناكرێت بەشوێن ئەوەدا بگەڕێیت: كام لەسەر حەقە، دەبێت بەشوێن ئەوەدا بگەڕێیت بۆچی ئایدۆلۆژییای حیزبی هێندە باڵادەستبووە بەم جۆرە ژیانی گشتی بتەنێت.) ئەم ئایدۆلۆژیا فاشییەی حیزب بە جۆرێك لە گەشەكردندایە، خۆی خزاندوتە ناو فەزا تایبەتییەكانی تاكەكانی سەر بە حیزبەوە. ئایدۆلۆژیاكە لەوە تێپەڕیكردوە تەنها لە رووبەری خۆیدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مرۆڤی ئایدۆلۆژی بێت، رووبەرەكەی خۆی تێكەڵ بەرووبەری زۆرینەی تاكی حیزبی كردوە و، تاكی حیزبیش ئامادەیی تێدایە ئەو ئایدۆلۆژیاییە بێتە ناو دونیا تایبەتییەكەیەوە. زۆرجار بە بینینی دیمەنەكان، دەگەیتە ئەو باوەڕی بڵێیت: تاكی حیزبی دونیای تایبەت بە خۆی نەماوە و دونیا تایبەتییەكەی خۆی جێهێشتووە تا ئایدۆلۆژیای حیزبی بۆی رەنگ بكات. ناكرێت لە فەزایەكی لەم جۆرەدا توشی سەرسوڕمانبین حیزب رووداوی دەستگیركردنی كادیری یەكتری، پەلاماردانی كادیری یەكتری، كوشتنی كادیری یەكتری، یان تەنانەت گەورەكردنی ئەم فەزایە بۆ شەڕی یەكتری دروستبكات. چونكە رۆژانە لەرێگەی گوتاری ئایدۆلۆژییەوە زەمینە سازیدەكرێت بۆ روودانی هەریەك لەو رووداوانەی چاوەڕواندەكرێت رووبدات. ترسان لەو رووداوانە راستییەكەی جۆرێكە لەنەخوێندنەوەی رەگوڕیشەی شتەكان. هیچ ترسێكی ناوێت، فەزاكە ئامادەیە بۆ هەریەكێك لەو ڕووداوانە، ئەوەی ئامادەنییە فەزاكە بكاتە كردەیەكی گشتی، خودی حیزبە، نەك جەماوەری حیزب. لە هەرچركەساتێكدا حیزب بووقەكەی هەڵگرێت و داوای فراوانكردنی توندوتیژی و كردنی بەشەڕی گەورە بكات، زۆرینەی جەماوەریی حیزب ئامادەیی ئەو توندوتیژییە و ئەو شەڕەیان هەیە. تا گۆڕیانێكی ریشەیی لە دیدگاكان، لە ئایدۆلۆژییاكان، لە دونیابینیەكە روونەدات، روودانی رووداوی توندوتیژی حیزبی بەرامبەر بە یەكتری، كردەیەكە جێگای سەرسوڕمان نییە. ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە دوو حیزبەكەی دەسەڵاتەوە، پەیوەستە بەكۆی حیزبی كوردیی لەم باشوورە. حیزبی كوردیی لەم باشوورە لەسەر گوتاری ئایدۆلۆژیی فاشیی گەشە بەخۆی دەدات. نە حیزبێكی نوێ بە دونیابینییەكی نوێیە لە ئارادایە، نە حیزبێكی نوێ بە لێدان لە ئایدۆلۆژیای فاشی لە ئارادایە. میراسی حیزبی كوردیی یەك میراسە و ئەو میراسەش لەسەر گوتاری فاشییەت و بەرهەمهێنانی توندوتیژی و ئەویتر سڕینەوە كاردەكات. كۆمەڵگەی ئێمە پڕ لە توندوتیژییە، ئەم توندوتیژییە بەشێكی مەكینەی حیزبی بەرهەمیدەهێنێت و بەشەكەی دیكە رەگەكانی دەگەڕێنەوە سەر دیدگا كۆنەكان. وەك (كاڕڵ ماركس) دەڵێت، ئێستا پیوێستمان بە گوتارێكی رادیكاڵە بۆ ناساندنی رەگوڕیشەی شتەكان، بۆ سەرلەنوێ خوێندنەوەیان و هەڵتەكاندنیان. تاكو دەست بۆ ڕەگوڕیشەكان نەبرێن و سەرلەنوێ نەیاناسینەوە و دونیابینییەكی نوێ نەخرێتە شوێنی، چاوەڕوانكراوە لەم فەزا گەمارۆ دراوە بە توندوتیژی، تەنها توندوتیژی بەرهەمبێت. بۆچی فریوی خۆمانبدەین پێمانوابێت ئەمە گەڕانەوەیە بۆ دواوە؟ ئەمە نە گەڕانەوەیە و نە هێنانەوەی دواوەیە بۆ ئێستا، بەڵكو ئەمە وزەیەكی نوێیە ئایدۆلۆژیای حیزب لەم وێستگەیەدا پیشانماندەدات، وزەكەش هەمان وزەی رابردوو ئێستایە و گۆڕانێك لە جەوهەریدا ڕینەداوە.
■ کاوە محەمەد هێشتا چیتان بینیوە..ئەمە تەنها سەرەتای قۆناغێکی تازەی حوکمڕانیە شکستخواردووەکەی هەرێمە کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی (٥/١٢) و (٩/٣٠)، حزبە دەسەڵاتدارەکان ( بەتایبەت پارتی) خۆیان بە براوە و بەهێزتر لەپێشوو دەزانن، ئەو ئەنجامە پڕ شەرمەزارییەی لەو هەڵبژاردنە بەدەستیانهێنا، بە (سەرکەوتن و شانازیی گەورە)ی دەبینن و پێیانوایە کە خەڵک شایەتی سەرکەوتوویی ئەزموونی حوکمڕانییەکەیانی بۆ داون، لەکاتێکدا نزیکەی (٦٠%)ی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە، چجای ئەوانەی دەنگیان پێ نەداون، لەولاشەوە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان داهێزراون و دەیانەوێ بە بچووکی و لاوازییەوە خۆیان بخەنە باوەشی حوکمڕانیێکەوە کە هیچ ئومێدێکی خێری لێ ناکرێت، بۆیە پارتی و یەکێتی ئێستا بەوپەڕی بێ منەتی لەخەڵک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، هەڵسوکەوت دەکەن و پێشبینی دەکەم ئەوەی پێشتر شەرم و ترسێکیان لێی هەبووبێت، ئیتر لەمەودوا بێ شەرمانە و چاوقایمانە لەدژی خەڵک و لەدژی یەکتر دەیکەن و بە نەفەسی شەڕی ناوخۆ، قیڕوسیا لەهەموو پرەنسیپ و بەرژەوەندییەکی گشتی دەکەن. بۆیە ئەوەی ئێستا لەهەولێر روودەدات و هێزەکانی پارتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی کادیرانی یەکێتی و راپێچی شوێنی نادیاریان دەکەن و ئەو هەڕەشانەی یەکێتی لەپارتی دەیکات، سەرەتای قۆناغێکی تازەی ململانێ ناشیرینە حزبییەکانی حوکمڕانانی هەرێمە و بەدوور نابینرێت کە رووداوەکانی داهاتوو زیاتر بە ئاراستەی دوو ئیدارەیی و گەندەڵی و تاڵانی و سازشی زۆرتر بۆ بەغدا و هێزە عیراقی و ئیقلیمییەکان بڕۆن و قۆناغێک بەڕێبکەن کە هێندە حزبیانە و بێ منەتانە بێت لەخەڵک و پرەسیپە نیشتیمانییەکان، رەنگە باشترین پێناسە بۆی ( قۆناغی بێ شەرمی سیاسی) بێت.
■ ستران عەبدوڵا سەرۆك وەزیرانی قۆناغی ئینتقالی د.ئیبراهیم جەعفەری بوو كە وتەبێژی حزبی دەعوە بوو. حزبێك كە بڕیار و ویستی رووخانی رژێمەكەی بەعسی ئیمزا نەكردبوو. ماوەكەی بەشی ئەوەندە نەبوو كەتنی زۆر بكا، هەر ئەوەندەی كرد كە كوردی لە دۆسێی كەركوك عەزێت دا و عیراقیشی خەڵتانی شەڕی تایەفەگەری كرد. دوای ئەوە سەرۆك وەزیرانی قۆناغی دەستووری دائیم مالكی بوو، ئەویش لە حزبی دەعوە بوو، بە دوو دەورە هەشت ساڵ مایەوە. مالكی فریای زۆر كەتن كەوت، شەڕی مەزهەبی گواستەوە بۆ بازنەیەكی ئیقلیمی. سوننەی عیراقی سەربڕی و سوننەی خەلیج و ئیقلیمی هاندا كە لە تۆڵەی ئەوەدا ئیرهابی دژی شیعە پەرەپێبدەن. لە خولی یەكەمدا حیكایەتی عەلەمی عیراقی لە كورد كردە جەنگی مەغلوبە تا دژی رەوتێكی گۆشەگیری نەتەوەیی لەناو كورددا بەكاریبهێنێت. لە خولی دووەمدا بە بیانووی ململانێ لەگەڵ بەشێكی سیاسەتی كوردی، ئۆپەراسیۆنی دیجلەی هێنایە نزیك كەركوك. بودجەی بڕی و خۆشی لەگەڵیا فڕی. لە خولی پێشهاتنی داعش بە هەمان رێگە كە جەعفەرییان پێ لا برد و ئەویان پێ هێنایەجێ، خۆشیان لابرد و عەبادییان لەجێی دانا. عەبادیش وەك مالكی هەر سەرۆك وەزیرانێكی دەعوە بوو. عەبادی جەنگی جیهانی دژی داعشی كردە كەرەستەی سیاسی و خۆی پێكردە فەرماندەی (نەسر) لە موسڵ و كۆی عیراق. لە دۆسێی كەركوكیشدا ریفراندۆمی كوردستان و قینی ئیقلیمی لە دژی پارێزگای كەركوكی كردە بیانوو تا شارەكە بباتەوە سایەی (حكومەتی تەكنۆكراتی) خۆی، كە دەركەوت وانییە. جا وەك چۆن ئەو سیاسەتی كرد، ئەوانی تریش سیاسەتیان پێكرد، لایان برد و كابرا تەكنۆكراتەكەی تر، عادل عەبدولمەهدی، حوكمی شیعەی لە دەست حزبی دەعوە دەرهێنا. نەفرەتی كەركوك و كورد، عیراقی فیدراڵی و دیموكراسیش، كە شیعەی دەعوە زۆر كەیفیان پێی نایە، بوونە دوعا و نزا و ئاهونزولە و بەسەر سەرۆكی حكومەتی تەكنۆكراتدا بارین. لە ماڵی موڵكی حكومەت دەریان كرد. ئێستا تەكنوكراتێكی تر لەجێی تەكنۆكراتی دەركرا و حوكم دەكات. خاڵی هاوبەشی هەموویان شیعە بوون، دەعوە بوون، تەكنۆكرات بوون و كەمێكیش قینی شاراوە لە كورد لە كەركوك تا خانەقین. ئەمە چیرۆكی ئاڵوگۆڕی دیموكراسیی سەرۆك وەزیرانەكانی عیراقی تازەیە.
■ ئەحمەدی حاجی رەشید هەر پارتێکی سیاسی بیەوێت چاوبگێرێتەوە بە رابوردویدا بۆ ئەوەی (مراجعات) تێکی سەر کەوتو بکات دەبیت لە (۳) تەوەردا لەهەمانکاتدا دەست بەو چاوگێرانەوەیە بکات: یەکەم: پەیکەری (ستراکچەری ) پارتەکە دووەم:فیکری سیاسی(فەلسەفەی حیزب) سێ هەم :ئامرازی کارکردن کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتیدا دامەزرا کە دۆخێکی هەم دژوار بوو هەم داخراو بوو بۆیە پەیکەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر بۆ ئەو کاتە گونجاو بو بێت بەدڵنیایەوە بۆ ئیستە نەگونجاوە بۆ دەبێت یەکەم کار کە کۆمەڵ دەبێت لە مراجەعات بیکات (ناوی حیزب) و (ناوی کەسی یەکەم )و (پاشگری ئیسلامی)و (ئۆرگانەکانی ) ژمارەیان و ناویان و شیوازیان دەبێت زۆر بەڕاشکاوانە گۆرانکاریان تیدا بکرێت . ناوی کۆمەڵ (الجماعە الاسلامیە) : ئەو کاتەی ئەو گروپە سەرکردەی کە کۆمەڵی ئیسلامیان راگەیاند و بڕیاری شێوازی کاری سیاسیان گۆڕی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەست نەبوو جگە لە ناوێک کە جۆرێک لە ئاشنایەتی هەبیت لەگەڵ هاوشێوە نزیکەکانیدا چونکە دور نەبوو کادرانی پشت سەرکردەکان و هەندیک لەسەرکردەکانیش ئەوەیان پیقەبوڵ نەدەکرا و دو‌ریش نەبوو رکەبەرەکانی کۆمەڵ ئەوەیان دەقۆستەوەو شکستیان بە پرۆژەی گۆرانکاریەکە دەهێنا چونکە دامەزراندی کۆمەڵ لە ئەساسدا پرۆژەیەکی گۆرانکاری بەردەوام بوو بەڵام زمینەی بۆ نەرەخسا بەردەوام بیت بۆیە لە ئیستادا دەست بەو پرۆژەیە کراوەتەوە . چونکە لەکاتی خۆیدا کۆمەڵ پرۆژەیەکی بچوکی کاری سیاسی قۆناغ بەندی بوو لەوکاتەدا هەر ئەوەندە دەکرا کە ئەو چەند بەرپرسە لە یەک بازنە کۆبونەوە بۆ گۆرانکاری بە بەرنامە دریژخایەن بۆیە لە ئیستادا ناوی کۆمەڵ لەگەڵ خەونی کۆمەڵەکان نایەتەوە دەبیت ناویک بیت کە ناسنامەی ئیستای کۆمەڵ بنوێنێت یاخود شوناسیَک بێت ئەو ناوە کە تەعبیر بیت لە ئیستای کۆمەڵ. ئەم بابەتە رای خۆمەو رەنگدانەوەی هیچی تر بۆمەکەن تکایە.
■ لاوك سەڵاح رەفتاری سیاسی و رووداوی سیاسی ئێمە قوربانی جەمسەرە باوە سنووردراو و تەسکەکانی ژیانی ئێمەن، ئەمانە نەوەک تەنها کاریگەری سەختیان لەسەر سەرتاپا مێژووی کۆمەڵگەکەمان هەبووە و هەیە، بەڵکو بوونەتە سیمایەکی سەرەکی کەلتووری سیاسی کۆمەڵگە. ئەو کەسانەی کە بە سیاسی ناودەبرێن، تا سەر ئێسقانیان مەحکومن بە رووداوی سیاسی کە جۆرێک لە رەفتاری سیاسی بەرهەم دەهێنێت خۆیان بەر لە چوونە ناو کاری سیاسەتەوە پێشبینیان نەکردووە، لای ئێمە چوونە ناو سیاسەتەوە بە سروودێکی نیشتمانی دەست پێدەکات و بە موئامەرەیەکی سیاسی کۆتای دێت، لە نێوان سەرەتا و کۆتایدا دونیایەک رووداو و رەفتاری سیاسی زیندە بەچاڵ دەکرێن. بەداخەوە لە زۆربەی دۆخەکاندا ئەوەندەی رەفتارە سیاسەکە دەبێتە رەنگدانەوەیەکی خۆرسکانەی رووداوە سیاسییەکە، ئەوەندە نابێتە خوڵقاندنی هۆشمەندیەکی سیاسی کە بەر لە رووداوی سیاسی بوونی هەبووبێت و هەوڵی فراوانکردنی کۆڵانە باریک و تەسکەکانی ناو دونیای سیاسەتی ئێمەی دابێت. کەسی سیاسی لای ئێمە ئەوەندەی قوربانی رووداوی سیاسی خۆرسکە، ئەوەندە بەرهەمهێنەری تیۆرێکی سیاسی نییە، برۆ بە ئارەزووی خۆت بە ناو دەفتەر و یادەوەری و یاداشتنامە و قسەکانی سیاسیەکاندا بگەرێ بزانە لە کوێدا سیاسی کاری بۆ ئەو تیۆرە سیاسییە کردووە، لە کوێدا قسەیەک هەیە کە ببێتە بناغەی کاری سیاسی بۆ ئاییندە، زۆر بەدەگمەن کەسێکی سیاسی دەبینیتەوە کە بەر لەوەی کاری سیاسەتی کردبیت کاری لەسەر ناسینی کۆمەڵگەکەی خۆی کردبیت. لە هەموو کاتێک زیاتر هەستکەم کە کەسی سیاسی ئێمە پێویستی بەوەیە کار لە سەر ئیدراک و رەفتاری سیاسی (cognitive and political behavior) خۆی بکات، بە درێژایی مێژوو کەسە سیاسییەکانمان ئادای سیاسی‌یان قەت نەبۆتە پرسیار بۆ پێداچوونەوە، لە بەردەم لافاوی رووداوی سیاسی و نەبوونی توانا بۆ خوڵقاندنی تیۆری سیاسی هەمیشە دیکتاتۆرێک وجەلادێک لە بەرگی قوربانیدا ئامادەبووە. من پێموایە بۆ هێنانەکایەی ئیدراکێکی پراکتیکانەی بەرپرسیارانە و بوونی ئەو پێداچوونەوە هەمیشەییانە، پێویستمان بە دەزگایەک هەیە کە کەسی سیاسی رووبەرووی دادگایەکی مەعریفیانە بکاتەوە بەر لە دادگایکردنی سیاسی تا ئەنجامی کارە باش و خراپەکان شەنوکەو بکرێن. ئەو دەمەی کە رەفتاری سیاسی هەڵناسەنگێنرێت لە لایەن دەزگایەکی رەسمییەوە، ئەو دەمە شاردنەوە و زیندەبەچاڵکردنی راستییەکان و رووداوە سیاسییەکان و رەفتارە سیاسییەکان ئاسان دەبن و رێخۆشکەر دەبن بۆ بوونی دیکتاتۆر بۆ هەموو وەرزەکان. رەنگە پێشنیارێکی لەم جۆرە لە کۆمەڵگە و هەرێمێکدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرسەختانە داوای دارشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی و یاسایی لێدەکات تا بتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بکات و بیخاتە سەر نەخشەی سیاسی نێودەوڵەتی بە پێشنیارێک وەسف بکرێت کە هێشتا کاتی نەهاتبێت، بەڵام ئێوە هەست ناکەت ئەگەر بە باڵای هەموو کارەسات و رووداوە سیاسییەکان کە لە رابردوودا روویان داوە بپێورێت کاتەکەی درەنگە. ئەم کارە دەبێت بکرێتە بەشێک لە پرۆژەی دارشتنی دەستوور بۆ هەرێم کە رێ لەهەر سەرکێشییەکی سیاسی بگرێت هەرێم بخاتە بەردەم هەرەشە و مەترسییەوە. چوارچێوەی کاری سیاسی و تەنانەت ئاستی ئەو کەسانەی کە دەبێت کاری سیاسی بکەن دەستنیشان بکرێن تاوەکو رووندات هەر کەسە بە مەزاج و مەرامی کەسەکان بهێنرێنە ناو کایەی سیاسەت و دوور لە هیچ مەعریفەیەکی سیاسی و کۆمەڵگەناسی بریاری چارەنووسازانە بدەن و ببنە کوێخای کۆمەڵگە. رەنگە بڵێن ئەگەر ئەم پێشنیارە پراکتیکانە بووایە ئەوا لەو دەوڵەتانەدا دەکرا کە زیاتر لە حەفتا ساڵە دەوڵەتن. بەداخەوە، ئەو دەوڵەتانە بەو شێوەیە دانەمەزراون کە پەرەسەندنی سیاسی بکرێتە مەبەستێکی ستراتیژی، بەڵکو دامەزراون بەو فۆرمە حکومرانییە سەرەتاییە کە هەمیشە نوخبەیەک لە رێگەی کەسێکەوە جومگەکانی کۆمەڵگە مۆنۆپۆل بکات. لە نەبوونی رەفتاری سیاسی گونجاو‌دا، لە نێوان رووداوی خوێناوی سیاسی‌دا و نەبوونی تیۆری سیاسی شیاودا، لە ئێستادا، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هێنانەکایەی ئەو دەزگایانەیە کە پرۆسەی سیاسی راستەقینە دادەمەزرێنێت و دەیپارێزت، بەداخەوە لە کۆمەڵگەکەیدا کە کۆڵەکەکانی کاری سیاسی تیادا نییە وەک کۆمەڵگەی ئێمە، بۆ نموونە هێشتا ئۆپۆسیسیۆنێکی کارات نییە فشار و کار بکات بەو ئاراستەیە، هێستا پەرلەمانێکی کارات نییە، هێشتا حکومەتێکی پیشەییت نییە، واقیعبینانە ناچاردەبیت بیر لەوە بکەیت کە رەنگە ئەو گروپانەی کە لە کۆمەڵگەدا تا رادەیەک کاریگەرن بتوانن لە ناو دونیای رەسمی سیاسەدا ئەو کارە بکەن، لانی کەم وشیاریەکی سەرەتایی بۆ قۆناغی داهاتوو بڵاوبکەنەوە. بە کورتی، نەهامەتییە ئەگەر بوونی خۆت وەک هەرێم لە هەرەشە و تەماعە سیاسییەکانی خۆت نەپارێزیت.
■ سەرتیپ وەیسی كەریم پارتی و یه‌كێتی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خراپیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌نجامدا، دوای ڕۆژێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش شاندی پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بووه، چونكه به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، قسه‌ی ئستفزازی و توندكراوه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ هه‌ولێر، له لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كرێت، كه یه‌كێتیی وه‌ره‌قه‌یه‌كی كار ده‌خاته به‌رده‌م پارتی، تاوه‌كو له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوویان گفتووگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن. تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش هیچ به‌ره‌و پێشوه‌چوونێك له‌ئارادا نییه، چونكه كه‌ركوك خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ردوولایه‌نه، یه‌كێتیی ئێستا سێ پڕۆژه‌ی جیاوازی نوسیوه له باره‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی، بڕیاریشه هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه یه‌كبخرێن، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی گفتووگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن. گۆڕان له گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌نگاوێك له پێش یه‌كێتیه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له ناو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی، چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گفتووگۆكان هه‌یه، هه‌ركه‌س و باڵێك داواكاری خۆی له پارتی، بۆ نموونه كه‌ركووكییه‌كانی نێو ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له گفتووگۆكانیاندا، پێویسته سازش به پارتی بكرێت، بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وان. به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی یه‌كێـتیی داوا ده‌كه‌ن پارتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح مامه‌ڵه‌بكات، له به‌غدا پارتی ڕێگریان لێنه‌كات له دانانی وه‌زیر، به‌شێكی دیكه له‌وانه (حاكم قادر‌و عیماد ئه‌حمه‌د) به‌جۆرێك كارده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ خۆیان پۆستی باڵا وه‌رگرن، هه‌رچی ماڵی كۆسره‌ته ڕه‌سوڵه، ده‌یانه‌وێ دانیشتنه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك بێت خۆیان زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت، له‌م گفتووگۆیانه‌ی له‌گه‌ل پارتی ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار ڕۆڵیان نییه‌و ئاگایان له ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان نییه، چونكه باڤڵ تاڵه‌بانی ڕۆڵی هەردووكیانی بزركردووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا خۆی ناتوانی له‌م نێوه‌نده‌دا یاری بكات. پارتی دوا مۆڵه‌ت كه پێنجی ئه‌و مانگه‌یه بۆ یه‌كێتیی داناوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به‌جۆرێك له جۆره‌كان نه‌یه‌ته ژێربار، بژارده‌ی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه به‌بێ یه‌كێتیی، به‌پێ پلانه‌كه دوای هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مان، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرناكه‌نه‌وه‌و بۆ یه‌كێتی جێده‌هێڵن. داوی ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی هه‌ر نه‌یه‌ته پێش، به‌رنامه‌یان هه‌یه بژارده‌ی دووه‌م و سێیه‌میش تاقیبكه‌نه‌وه، كه هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه به‌بێ یه‌كێتی ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی له نێو په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و، پاشان ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ڕه‌نگه ئه‌و بژاردانه سه‌رجه‌میان بۆ پارتی قورس بێت و، ته‌نها بیانه‌وێ وه‌ك كارت دژی یه‌كێتیی به‌كاریبهێنێت. واته دوا كارتی پارتی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وه‌یه: پارتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی سه‌رجه‌م پۆسته‌كان پڕده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی یه‌كێتیه پڕناكاته‌وه‌و تاوه‌كو خۆیان دێنه‌وه .
■كامەران عەلی بەشی دووهەم ئەو كەسانەی دژایەتی بەشداریكردنی گۆڕان دەكەن لە حكومەتی ئایندەدا ئەزمونی چوارساڵی ڕابردووی گۆڕان وەك نمونە دەهێننەوە كە ئەمە لێكدانەوەیەكی نالۆژیكییە و هیچ تێگەشتنێكی واقعی و ڕەچاوكردنی كات و هۆكار و كارتێكەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی چوار ساڵی ڕابردوو له بەر چاو نەگیراوە كە ڕێگر بون لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتدا خزمەت بكات، بە هیچ كلۆجێك نابێت دۆخی چوار ساڵی ڕابردوو بەراورد بكرێت بە ئێستاش نەك بە چوار ساڵی داهاتووش چونكە: - لە چوار ساڵی ڕابردودا دۆخی دارایی هەرێم لە خراپترین ئاستیدا بووە، بەڵام ئێستا دۆخەكە زۆر گۆڕاوە و دۆخێكی زۆر باشتریش دێتە ئاراوە.. - شەڕی داعش زۆرترین گرفتی دروستكردبوو وە خراپترین و ئاڵۆزترین پاساویش بوو بە دەست پارتی و یەكێتیەوە بۆ چاكسازی نەكردن، بەڵام ئێستا دۆخەكە جێگیرە و داعش نەماوە و ئەو پاساوانە نەماوون بۆ خۆ دزینەوە لە چاكسازی.. - پەیوەندیی هێزە سیاسییەكان بەتایبەت گۆڕان و پارتی ئەوكات زۆر خراپ بوو، بەڵام ئێستا پەیوەنییەكان باشترە و تاڕادەیەك جۆرە كرانەوەیەكی ئەرێنی لە بیركردنەوەی پارتیدا سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕان دروستبووە.. - سەرۆكایەتی هەرێم سەرچاوە كێشەكان و گرێكوێرە گەورەكە بوو، بەڵام ئێستا پارتی ڕازییە كە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێرێت و لەم بابەتەدا هیچ كێشە و گرێكوێرەیەك نەماوە.. - پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و هەرێم خراپترین ئاستی هەبوو ئێستا و لەسەردەمی عبدالمهدی دا جیاوازە و چاوەڕێی باشتریش دەكرێت... بەم پێوەرانە و چەند پێوەرێكی تریش ئاماژەی ئەوەن كە دۆخی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات، بۆیە بوونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو كایەی حكومەتدا گەرەنتیی باشبوونی بەشێكی گرنگی دۆخەكەیە... بەشی سێیەم: یەكێك لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی گۆڕان نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستانە كە دۆخی هەرێمی كوردستان كارەكانی دانانی دەستوری پەكخست، چوار ساڵی داهاتوو نوسینەوەی دەستور یەكێك دەبێت لە پڕۆژە گرنگەكان، گۆڕان و خودی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمیشە دانانی دەستورێك كردووەتە زەمانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دینی و كلتوری خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، بەشداری گۆڕان لە حكومەت ڕۆڵی ئەم هێزە زیاتر دەكات لە نوسینەوەی دەستوردا، راستە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بۆیان هەیە بەشداربن لە نوسینەوەی دەستور كە پڕۆژەیەكی نیشتیمانییە، بەڵام بونی گۆڕان لە دامەزراوەی حكومڕانیدا ڕۆڵی زیاتر دەكات بۆ پێداگیری لەسەر بنەما چەسپاوەكان و جێگیركردنی لە دەستوردا كە خۆی لە ڕەچاوكردنی مافەكانی هاوڵاتیاندا دەبینێتەوە و متمانەش زیاتر دەكات لەنیوان هێزە سیاسییەكان بۆ گونجاندن لەگەڵ خواست و داوا سیاسییەكانی یەكتر و پەلەكردن لە دانانی دەستورێك بۆ هەرێم كە 27 ساڵە چاوەڕوانی دەستورێكە كە بۆشاییەكی یاسایی زۆری دروستكردووە بەهانەی بۆ یەكێتی و پارتیش دروستكردووە بە خواستی خۆیان زۆر شت بكەن
■ ستران عەبدوڵڵا ساڵی تازە دێت داخۆ چۆن دەبێ؟ ھەر شەممە بەیەك شەممە و ھەردوكیان بە كۆتایی ھەفتە دەسپێرین؟ دیارە كە واشمان كرد لێی ئاسانتر نییە ھەفتە و مانگەكانیشی ھەر وا لێ بكەین.هەروا بە رێكەوت و نادیار و لێڵی بسپێرین گوایە ئاشی نەزانە و خوا دەیگێرێ.؟ كێشە ئەوەیە ئێمە نازانین خودا‌ش ھەر مودەتێك ئاشمان دەگێرێ و ئیتر دوای ئەوە خوا (كێ‌و نەبینێ بە فری تێ ناكات). دیتنم وایە وێستگەی ساڵ و بۆنەكان لەخۆیاندا نابنە باعسی گۆرانكاری و پێداچوونەوە ، بەڵام مەعلومیشە لەنەریتی تۆمار و دەفتەری حیسابدا وادە و كاتەكان جەرد و پێداچوونەوەش دەكەنە پێویستی. وەبیرئانینی بەروارەكانیش كە خەڵكان ھان دەدا ئەم ھەڵسانگاندنە بكەن دەبێتە ئەنگێزە بۆ ئێمەو خەڵكی تریش كە سەعاتەكانمان بەگوێرەی میلی گشتی قورمیش بكەین. ئەم خولیا و پەژارە گشتییە ئەرك دەخاتە سەرشانی ئێمەش كە گەرەكە ساڵی نوێ ھەروا بەرێنەكەین. جا با كەیسە تایبەتییەكانی ھەر یەكێكمان لەدەفتەر و جزدانی خۆمان بێت ، بەڵام خۆ كەیسە گشتییەكان بۆ ساڵی تازەی 2019 خەمی گشتیین و ناچارین لەگەڵ یەكدا بەشی بكەین. لەخەمی گشتی رەوشی نالەباری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستانەوە دەستپێدەكەین و لەم كورتە نووسینەدا ھەر بەو ئیكتفا دەكەین كە چەترێكی گشتی و تایتڵێكی بەفرەھە بۆ كۆی جولەی سیسییمان. راستە ئەم چەترە كارەكتەرە سەرەكییەكەی ناوی كوردایەتییە ،بەڵام رەنگاورەنگی رەوتە سیاسیی و فیكرییەكانی كوردستان و فراوانی، یان تەسكی و جیاوازی ، ھەریەك لە كایەكانی بەگوێرەی بایەخپێدانەكانی لەنێوان كوردستانێتی و دەڤەرێتی و ناوچەیی نفوز ، كوردستانی سەرتاسەری و كوردستانی ھەر بەشێك. و كوردستانی رەسمی دانیانراوی ھەرێم و كوردستانی دابڕاوی كێشە لەسەر... ھەموو ئەمانە وایكردووە زەحمەت بێت كە وەكو جاران ھێڵی سەرەكی رەوایی و شایستەیی جولەی سێاسیی كوردستانییان ھەر لە كوردایەتیدا قەتیس بكەین بە ھەردوو دیوی كوردایەتی نەریتی و كوردایەتی پێشكەوتنخوازیشەوە. لەبیرمان نەچێ رووداوەكانی دوو سێ ساڵی رابردوو درزێكی وای كردۆتە ناو بازنەی سیاسەتی كوردستانییەوە كە بە ئاشكرا خەتی عێراقێتی بێ تەدارووك و (بەڵام و ئاخر ) خۆی دەنوێنێ و بێ ئەوەی باڵاپۆشی فیكری لەبەر بكا بانگەشی تێزی جارانی زیندوو كردۆتەوە. دۆخی كوردایەتی وایە دوای بەسەرھاتەكانی كات و دوای ریفراندۆم تووشی پاشەكشێ و شۆكی پێكوتەبووە لەبەر ئەوە ئەركەكانی ھەرێمی كوردستان ، عێراق و لە ناوراستیشدا كەركوكی بەرێكوپێكی پێ جێبەجێناكرێت. كە ئەم كەیسانە بەشێكی سیاسەتی رەسمی كوردستانییە. كەیسەكانی تریش وەك مشتوماڵكردنی ستراتیجی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان و ئامادەكردنی بۆ قۆناغەكانی دواتر وەك بزووتنەوەیەكی رەسەن كەلەسەر پایەی بەغدا و كوردستان قایم كراوە ناتوانن گوڕ وتین بدەنە بەر ئێمە و لەجێی خۆیان بجولێن. لەم دووڕیێانەدا خەسڵەتی ھەرە دیاری ساڵی نوێ و بێگومان ساڵانی داھاتووش ئەوەیە كە لەبەر ئەوەی دیموگرافیای سیاسیی و بەڵانسی ھێزە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی كوردستان بە ڕەوا و ناڕەوا گۆڕانیان بەسەر ھاتووە بۆیە ئاساییە كە بەداخەوە بیرۆكە باش و چارەسەرییە چاكەكان ھەر لە بنەڕەتدا پیادە نەكرێن و ئێ ئیتر خۆدواجاریش تاقی ناكرێنەوە و كاریان لەسەر ناكرێت . وەكو وابوو ناتوانرێت ئەزموونی ھەڵە و راستیان لەسەر بكرێن و دەستكاری باشیان لەسەر بكرێت. لەبەر ئەوەیە پێشنیاز دەكەم سەرەتای ھەڵسەنگاندنی نوێ بەو پرسیارە دەست پێ بكەین كە ناو لەم قۆناغە بنێین بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوە ناوەرۆكی پێ بدەین و كاری لەسەر بكەین كە ناومان لە قۆناغەكە نا دەتوانین برینەكان سارێژ بكەین وادە و بەڵێن بۆ قۆناغی تازە دووپات بكەینەوە كە كەرەستە و ئامراز و بگرە وزەی جێبەجێكردنیان بۆ دابین بكەین. لە كوێ نەزیفمان ھەیە رایبگرین و لە كوێ پاشەكشێمان ھەیە دانیپێدابنێین و لەوێوە تێھەڵچینەوە.
■ هەردی مەهدی میکە لە ئێستادا گەرچی بابەتی سەری ساڵ و رۆژژمێر بووەتە ئامرازێکی ململانێی کلتووریی و شوناسە جیاوازەکان. لە بنچینەدا ئەم بابەتە پەیوەندییەکی بە ئاین و ئایدۆلۆژیاکانەوە نییە، بابەتێکی دنیاییە، ئاینەکان و پێغەمبەرانیان شتێکیان بەناوی رۆژژمێرەوە دانەهێناوە و بۆیان نەهاتووە، نە عیسا و نە موحەممەد هیچ یەکێکیان ئاگای لەوە نییە کە ساڵژمێرێکیان بەناوەکانی "زاینی" و "کۆچی" بۆ دانراوە. مرۆڤ و شارستانێتە دنیاییەکەی، خۆی بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی بە پێی خولانەوەی زەوی و یەک خولی تەواو بەدەوری خۆردا کەساڵێك تەواودەکات و ٣٦٥.٢٥ رۆژی دەخایەنێت، ساڵژمیر و رۆژژمیری داهێناوە، لەمەشدا پشت بە دیاردەیەکی فەلەکی و سروشتی بەستراوە، مەرجیش نییە ئەو خولە لە ١/کانونی یەکەم یان ١ی موحەڕەم یان ١ی خاکەلێوە یان ١ی فەروەردین و ...تاد بێت. ئەبورەیحانی بیرونی(٩٧٣ز-١٠٤٨ز) مێژوونوس و زانای فەلەکناس و لێکۆڵەری بواری ساڵنامەکانی گەلان، لانیکەم زیاتر لە970ساڵ لەمەوبەر ئەم گرێ و ململانێیەی بۆ رۆشنکردووینەتەوە تا نەیکەینە کێشە و بزانین رۆژژمێرەکان تەنها پەیوەستی ئاین و پەرستشە ئاینییەکان نین، ئەو لە کتێبی (اپار الباقیە عن القرون الخالیە)دا دەڵێت: رۆژژمێر کاتێکی دیاریکراوە لە سەرەتای ساڵەوە دەست پێدەکات کە لەو ساڵەدا پەیامبەرێک نێردراوە یان پادشایەک شۆڕشێکی ئەنجامداوە یان نەتەوەیەک بە تۆفان و بوومەلەرزە وێران بووە یان وڵاتێک لەناوچووە، یان پەتا و برسێتییەکی بەهیز رویداوە، یان گواستنەوەی حکومەتێک یان ئاڵوگۆڕی نەتەوەیەک یان روداوێکی مەزن لە نیشانە ئاسمانی و نیشانە دیارەکانی سەرزەوی کە لە ماوەیەکی دورودرێژدا نەبێت روونادەن، رویانداوە و لە رێگەی رۆژژمێر و کاتە دیاریکراوەکانەوە دەناسرێنەوە. لە هەموو حاڵەتێکدا چ دینی و چ دنیایی ناتوانرێت لە رۆژژمێر خۆلابدرێت. سەرجەمی ئاین و نەتەوەکان کە لەسەرزەوی بڵاون، هەریەک رۆژژمێرێکی تایبەت بە خۆی هەیە و سەرەتای ئەو رۆژژمێرەش لە سەردەمی پادشا مەزنەکان یان پەیامبەران یان دەوڵەتەکانی ئەوان، یان یەکێک لەو هۆکارانەی کە سەرەوە ئاماژەیان پێدرا، دەبێت. بە یارمەتی ئەو رۆژژمێرانە پێویستییەکانی خۆیان لە مامەڵە و کاتناسی رێکدەخەن و ئەڵبەتە هەر رۆژژمێرێک تایبەت بەو نەتەوەیەیە کە دایهێناوە.(ێ‌پار الباقیه عن القرون الخالیه/ محمد بن احمد ابوریحانی بیرونی/ترجمه اکبر داناسرشت/جلد1/ص19) *** پەراوێزێک: گرنگ ئەوەیە ئێوە لە خۆشیدابن گەروایە ساڵی نوێتان پیرۆز و بەختەوەربن، وەلێ بۆ خۆم گەرچی ساڵێکی بەهات بوو بۆ ژیانی کەسێنییم، بەڵام تا کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاوا ببینم گەر دڵخۆشیش بم کورت و تێپەڕ و قورسە لەسەر دڵم. دۆخی دنیا و ناوچەکەش وا دەیبینن دەکوڵێت و ئەوەی تەوەر و خولگە نەبێت مرۆڤ و مرۆڤگەراییە، بەداخەوە. #کوردستان #مەهاباد #ئامەد #قامیشلو #کەرکوک #هەردی_مەهدی