هونهر حاجی جاسم سهدهی سێزدهههمی زاینی جیاکردنهوهی سنوری نێوان نهتهوهکان بوو له ئهوڕوپا، ههروهها سهرهتایێکیش بوو بۆ دروستکردنی دهولهت. ههر ئهمهش وایکرد ههنگاوهکانی جیاکردنهوهی دروستکردنی سنورهکانی سروشتی و مرۆیی له یهکتر جیابکرێنهوه. بهلام دۆزهروه جوگرافیهکان یان به مانایێکی تر جوگرافی ناسهکان، ڕۆلیكی کاریگهر و پۆزهتیڤیان بینی بۆ دهستنیشانکردنی سنورهکان. چونکه کاتێك کیشوهره نوێیهکان دۆزرانهوه له سهدهی پازدهههم و شازدهههم، سنوره جوگرافیهکان Geographical boundaries بونه فاکتهری ململانێێ نێوان هێزه گهورهکانی ئهوکات دونیا، به تایبهتیش ولاتانی ئهوڕوپا. بهلام دوای لاوازبونی قۆناغ به قۆناغی English colonialism ئیستعماری ئینگلیز، تاکو جهنگی دووهمی جیهانی سالی 1939-1945. سنوره جوگرافیهکان زیاتر گهشهیان کرد لهسهر Political geographical map نهخشهی جوگرافیهی سیاسی، بهلام دوای ههرهسهێنانی Former Soviet Union یهکێتی سۆڤیهتی جاران لهسهرهتایی نۆههدهکانی سهدهی ڕابردوو، وه ڕاگهیانانی سهربهخۆی کۆمارهکانی ئاسیای ناوهڕاست و و قهفقاز و سهربهخۆی ولاتانی ڕۆژهههلاتی ئهوڕوپا سنوره جوگرافیهکان بونه بهربهستی گهوره لهبهردهم Human activities چالاکیه مرۆیهکان و گواستنهوهی زۆرێك له نهخۆشیهکان و ڤایرۆسهکان. بۆیه سی سالی ڕابردوو سنوره جوگرافیهکان ڕۆل و کاریگهری گهروهیان ههبووه لهسهر هاوکێشه جیۆپۆلۆتیکیهکان و جیۆئابووریهکان. بهلام به فۆڕمی جیاواز، به نمونه ههرچی له ولاتانی باشوری ڕۆژههلاتی ئاسیا، باشوری ئاسیا، ئاسیای ناوڕاست، رۆژههلاتی ناوهراست و ئهفریقا و ئهمریکای لاتینی. ڕویداوه ههر له چوارچێوهی ئهم سنوره جوگرافیانه مایتهوه، به دگمهن باردودۆخێک ههبووه ببێته هۆی ئهوهی ههموو سنوره جوگرافیهکان تێپهر بکات. بهلام ڤایرۆسی کۆرۆنا لهماوهی چوار مانگدا ههموو سنوره جوگرافیهکانی بڕی. پێشتر جگه له Environmental Pollution پیسبونی ژینگه هیچ شتێکی تر سنوره جوگرافیهکان نهبڕیهوه له چل سالی ڕابردو. بلاوبوونهوهی corona virus ڤایۆسی کۆرۆنا له ناوهراستی مانگی دیسمبهری سالی 2019 له شاری wuhan ئوهان له باشووری رۆژههلاتی چین، بووه هۆی ئهوهی که ئهم ڤایرۆسه سنوره جوگرافیهکان نهناسێت زۆر به خێرایی ههموو سنوره جوگرافیهکان ببڕێت به جیهاندا بلاو ببێتهوه، به جورێك که لهماوهی چوار مانگدا world گێتی به تهواوی گرتهوه. دوای جهنگی دوهمی جیهان یهکهمین روداوه که بهسهر ولاتانی زۆنی ئهوڕوپا دادێت، که لهماوهیێکی کهمدا سنورهکانی ولاتانی ئهوڕوپا بگرێتهوه. وه هاوکات لهماوهی چوار مانگدا کۆی شهش کیشوهرهکهی سهر روخساری زهوهیشی گرتهوه. دهکرێت بلاوبونهوهی ڤایرۆسی کۆرونا لهماوهی چوار مانگ دا، به یهکهمین روداوی حهفتا سالی ڕابردوو ههژماربکرێت له بهزاندنی ههموو سنوره جوگرافیه سروشتی و مرۆییهوه. چونکه دوای تهشهنهکردنی ڤایرۆسهکهش وایکردوه، ولاتانیش سنوری شارهکانی له یهکتر جیا بکانهوه، ئهمهش دیاردهیێکی دیموگرافی نوێیه که لهسهردهمی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاته کایهوه به Administrative Health Strategy سترتیژیێکی تهندرستی ئیداری. خالێکی تری ئهم ڤایرۆسه بۆ سنوره جوگرافیهکان، ئهوهیه که چیتر سنوره جوگرافیهکان ناتوانن بهرهبهست بۆ پاراستنی قولایی ستراتیژی Strategy Depth ئاسایشی نیشتمانی و نهتهوهی ههر ولاتێك بن، له پاراستنی سنورهکان له مهترسیه دهرکیهکان. ڤایرۆسی کۆڕۆنا ههموو هاوکێشهکانی سهراوژێر کردهوه. دوای بلاوبونهوهی ڤایرۆسهکه بهسهرجهمی ولاتانی دونیا و بڕینی بهربهستی سنوره جوگرافیهکانی دهولهتان و ههرێمهکان، چیتر پاراستن و بهرگریکردن له سنوره جوگرافیه نابهسترێتهوه به دروستکردنی بهربهستی کۆنکریتی و دانانی پاسهوانی سنورهکان. بهلکو لهپال Military Force هێزی سهربازی که دهستبهری پاراستنی قولایی ستراتیژی دهولهت دهکات، پێویسته ئهرکی پاراستنی سنوری جوگرافی رێگریکردن بێت له هاتنه ژورهوهی ڤایرۆسهکان، نمونهش ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئێستا ئهو سنوره جوگرافیانهی ناتوانن کۆنتڕۆلی ڤایرۆسهکه بکهن بۆچونی جیاوازیان به دوای خۆی داهێناوه لهسهر داهاتووی سنوره جوگرافیهکان، به جۆرێک ئهوڕوپیهکان له ئێستادا میکانیزمی سنورهکان ناڕازین، وه خهلکانێک پێیان وایه نهبوونی Border Controls کۆنتڕۆلی سنورهکان لهگهل ولاتی Italy ئیگالیا بووه هۆی ئهوهی که به ههموو کیشوهری ئهوروپا توشی ڤایرۆسهکه ببێت لهماوهیێکی زۆر کهمدا. سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بونە فاکتەری سەرەکی بلاوبونەوەی ڤایرۆسەکە؍ بە تایبەت ئەو خەلکانەی بەشێوەی قاچاغ لە سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕانەوە؍ ئەمەش پێویستی بە دۆزینەوەی میکانیزمێک ستراتیژی هەیە بۆ داهاتوو. تاکو بتوانرێت سنورەکانی هەرێم نەبنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی مرۆیی کوردستانی عێراق. دەکرێت ئەم بارودۆخە بۆ هەرێم ببێتە وانەیێکی گەورە بۆ دارشتنی سیاسی کەرتی تەندروستی هاونیشتمانیان لە سنورەکاندا. بلاوبونهوهی ئهم نهخۆشیه وا بەخێرا؍ سنوره جوگرافیهکان لهرووی Geostrategic جیۆستراتیژیهوه دهخاته بهردهم Different Scenarios سیناریۆی جیاواز، به تایبهت له کیشوهری ئهوروپا. ههروهها ڤایرۆسی کۆرۆنا یهکهمین بارودۆخه له سهد سالی ڕابردوو که توانیبێتی سنوره جوگرافیهکان تێپهر بکات. پرسیارێکی گهوره بۆ داهاتووی سنوره سیاسیهکانی ئهوڕوپا دروست بکات. کۆرۆنا ڤایرۆس گهورهترین مهترسیه لهسهر National Security ئاسایشی نیشتمانی ئهو ولاتانهی که توشی ئهم ڤایرۆسه بوینه بهشێوهیێک
مەعرووف مەجید* بەپێی دواین ئامار لە هەرێمی كوردستان زیاد لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئۆتۆمبیل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە تۆماركراون، جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی رۆژانە لە شارەكانی تری عێراقەوە هاتوچۆی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەن، وهەروەها جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی كە بەبێ ژمارەن، جگە لە ئۆتۆمبیلی سەربازی و چەند شوێنێكی تر، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە شەش ملیۆن هاوڵاتی بخەمڵێنین، ئەوا نزیكەی بۆ نۆ هاوڵاتی پێنج ئۆتۆمبیلی بەردەكەوێـت بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو هەژدەساڵییەوەیە و مافی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریان هەیە و دەتوانن بەكاری بهێنن. بە داخەوە گەورەترین گرفتی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستاندا نەبوونی هۆكاری گواستنەوەی گشتییە لە ناو شارەكان و لە دەرەوەی شارەكاند، ئەگەر ئەو سیستەمە پەیڕەو بكرایە ئەوا رێژەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبەت بە چەند هێندە كەم دەبویەوە. لە دوای مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنە نەكردنی لە هەرێمی كوردستان، یەكێك لە بڕیارە گرنگ و باشەكانی حكومەت بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بوو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پارێزگاكان، ئەویش بەمەبەستی هاتوچۆنەكردنی هاوڵاتیان بوو. یەكێكی تر لە سوودەكانی ئەم بڕیارە، پاككبونەوەی شارەكان بوو لەپیسبوونی هەوا و سوتانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبیلەكان و هەروەها سوتەمەنی موەلیدەكانی ناو بازار و شوێنە گشتییەكان. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون رۆژانە تەنها لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە پارێزگا و قەزا و ناحییەكانەوە، زیاد لە هەشت ملیۆن لیتر تەنها بەنزین بۆ هۆكارەكانی هاتوچۆ بەكار دەهێنرێت، جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی بە گاز كار دەكەن. ئەم بڕیارەی حكومەت مایەی دەستخۆشییە بۆ ئەوەی ئەگەر بەشێوەی كاتیش بێت هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی هەوا و ژینگەی شارەكانی هەرێم بۆ ماوەیەك پشوو بدەن و لەدەست خراپەكارییەكانی مرۆڤ. بەپێی توێژینەوە زانستییەكانیش، مەترسییەكانی زیادبوونی رێژەی گازی NO٢ هۆكارێكە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی سییەكان و نەخۆشیەكانی دڵ و زیاد بوونی كێشە و نەخۆشیەكانی هەناسەدان بە تایبەتی لەمنداڵان و تووشبوانی ڕەبوو دا، زیادبوونی ڕێژەی سووتەمەنی و سوتانی بەنزین و زۆربوونی ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەعێراق و كوردستان دا كاریگەری لەسەر باری تەندروستی دەبێت. ، بە تایبەتی ئەو كەسانەی بەردەوام یاخود رۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك لە ناو ئەو جەنجاڵییەدا كار دەكەن، بە تایبەتی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و شۆفێران و كارمەندەكانی هاتوچۆ، هەروەها ئەو كەسانەی لە ناوچەی پیشەسازی كاری چاككردنی ئۆتۆمبیل دەكەن مەترسیان زیاتر لەسەر درووست دەبێت. بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان پێویستە ئەو كەسانە بەردەوام دەمامك ببەستن هەروەها ئەو كەسانەی لە ناوچەی پیشەسازی كاردەكەن پێویستە دەستكێشن بكەن و منداڵان و كەسە بە تەمەنەكان نەچنە شوێنی قەرەباڵغی بە تایبەتی ئەو ناوچانەی زۆرترین ئۆتۆمبیلی پێدا هاتوچۆ دەكات. بۆیە پێویستە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ژینگە بیر لەوە بكەنەوە یا هۆكارەكانی گواستنەوەی گشتی گرنگی پێبدەن و خەڵكی پشتی پێببەستن، یا گرنگی بەهۆشیاری تاك بدرێت بۆ ئەوەی كەمترین كات ئۆتۆمبیل بە كاربهێنن، یا لایەنی كەم ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا رۆژێك دیاری بكرێت بۆ خامۆشكردنی ئۆتۆمبیلەكان بە تایبەتی ئەو بۆنانە لە چەند وڵاتێك بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت، پێویستە زەوی زیاتر پشوو بدات لە دەست خراپەكارییەكانی مرۆڤ . *سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
پەیكار عوسمان کۆرۆنا جیاوازی لەنێوان ئینسانەکاندا نەکردو هەموویانی خستە بەردەم یەك چارەنووس. باشترین بەرگریش، تێگەیشتنە لەوەی، کە ئێمەی مرۆڤ یەکین و ئەو جیاکارییانەی کە خۆمان دروستی ئەکەین و خۆمانی پێئەکەین بە هەزار پارچەوەو یەکتری لەسەر ئەکوژین و بە شتانێکی زۆر گەورەو بەهێزی ئەزانین، لەڕاستیدا هێزی ڤایرۆسێکیان نیەو لەبەردەم ڤایرۆسێکدا ئەبنەوە بە هیچ! (کۆرۆناو ئەقڵ) کۆرۆنا جارێکی تر پێ ی وتینەوە کە ئەقڵ بەدیلی نیەو چەنێك مەستی بەدیلەکانی بیرکردنەوەبیت و سواری هەر قیتارێکی گەمژەیی بووبیت، لە شوێنێکا هەر ئەبێ دابەزیت و هەر عەقڵی خۆت فریات ئەکەوێ، نەك ئەو شتانەی کە خستووتەتە بری عەقڵ و بیرکردنەوە. لە شوێنێکدا ئیتر هەموو حیکایەتەکان وەهمەو تەنیا عەقڵی خۆت ڕاستییەو هەر خۆت و خۆی ئەمێننەوە! (کۆرۆناو زانست) خۆی ئاشکرایەو کۆرۆناش جارێکی تر ئاشکرای کردەوە، کە زانست بەلاڕێدا براوەو فرە هیلاککراوە لە شەڕی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیاو سەرمایەدا. سەیرکە زانست، لە کەرەستەکانی شەڕو پارەکۆکردنەوەدا، لە چ پێشکەوتن و دەوڵەمەندیەکدایەو بەرامبەر ڤایرۆسێكیش چەن دەستەوەستان و موفلیسە! لێرەدا ئەبێ جارێکی تر ئەو پرسیارە بکەینەوە: ئایا زانست بۆ چی؟ بۆ شەڕو هەژموون و دەسەڵات و پارە، کە تا لێواری نەمانی بردوین؟ یان بۆ ئاشتی و ژیان و مانەوە؟ (کۆرۆناو ئەخلاق) پرسیاری پێشوو، ئەمانباتەوە ناو پرسی ئەخلاق و ئایا عەقڵ بەرەڵایە، یان وابەستەیە؟ لەڕاستیدا عەقڵ وابەستەیەو کاتێ کە وابەستەی ویژدان و ناوەکییەکانی خۆتە، ئیتر ئازادەو کاتێکیش ناوەوە فەرامۆش ئەکاو وابەستەی دەرەکییەکانە، ئیتر بەرەڵایە! فەرقی ئازادی و بەرەڵاییش هەر ئەوەیە کە، "ئازادی" بەئەخلاق و بەسودو ژیانبەخشەو "بەرەڵایی" بەدئەخلاقەو زیانبەخش و مەرگهێنە. (کۆرۆناو ئایین) کاتێ کە ئەڵێین عەقڵ وابەستەیە، لێرەدا پرسی ئایین دێتە گۆڕێ. ئایا پێویستە عەقڵ وابەستەی ئایین بێت؟ ئەگەر بڵێ ی بەڵێ، ئەوە هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژییەو ئەگەر بشڵێ ی نەخێر، هەر هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژییەو هیچیان وەڵامێکی مەوزوعیی و بەئینساف نین. ڕاستی ئەوەیە کە دین نە هەموو شتەکەیە، نە هیچ و دەرەوەی بازنەکەشە! بەڵکو ویژدان و فیترەت و ناوەوەی خۆت ئەساسەکەیەو هەرشتێكی دەرەکی خزمەتی ئەوێ بکات، باشەو هەر شتێکی دەرەکی ببێتە جێگرەوەی ئەوێ، خراپە. لێرەدا دینیش وەکو پەروەردەو فکرو ئایدۆلۆژیاو هەر شتێکی تر، دەرەکییەکە، کە ئەتوانێ سودی هەبێ و زەرەریش. پێغەمبەریش وتی من هاتووم مەکارمی ئەخلاق تەواوبکەم، نەیوت من هاتووم مەکارمی ئەخلاق بهێنم! یەعنی مەکارمی ئەخلاق، شتگەلێکی ویژدانییەو لەناو خۆتدایەو بە فیترەت هەیەو بە عەقڵ دەرکی ئەکرێ و ئەشێ هەرشتێك بهێنیت بۆ خزمەتی ئەمە. بەڵام ناشێ هیچ شتێك بهێنیت بیخەیتە بری ئەوە! مەسەلەن ئەکرێ نوێژ مەکارمی ئەخلاقت لا بەهێزبکات، بەڵام ناکرێ خودی نوێژت لێببێ بە مەکارمی ئەخلاق! جا ئەگەر دین وەکو کۆمەکێکی دەرەکیی وەرگریت، ئەشێ تۆ ببیتە زانایەکی نوێژکەر، کە ڤاکسینی کۆرۆنا بدۆزیتەوەو خزمەتی مرۆڤایەتی بکەیت. ئەگەریش خودی نوێژت لێببێ بە ئەخلاق و بیخەیەتە بری ناوەکییەکەی خۆت، ئەوکات ئەشی ببی بە دەعبایەكی نوێژکەر، کە خۆت بە خەڵکا بتەقێنیتەوە! (کۆرۆناو هەماهەنگی) ئایدۆلۆژیاو سەرمایەو هەرچی هات، تۆی بردە دەرەوەی خۆت و لەناو گروپ و سیاقی تردا پێناسەی کردیتەوەو دایڕشتیتەوە. کۆرۆنا تۆی بردەوە ناو ماڵ و ناو تەنیایی و ناو خۆت. لە هەموو سیاق و پێناسەکان دەریهێنایت و وتی: دواجار تۆ هیچ نیت جگە لە "خۆت"! ئەمەش خاڵێکی گرنگە، چونکە لەوێدا تۆ خۆت ئەناسی و خۆناسینیش خۆویستی بەدوادا دێ و خۆویستیش ژیانەو پێچەوانەی خۆپەرستییە کە مەرگە! "خۆویستی" ئەوەیە، کە خۆت ئەناسی و تێئەگەی لەوەی، کە ئەویش هەر خۆتەو شتێکی ترنیە. لێرەوە هەماهەنگی و خۆشەویستی دروستئەبێ و هەمووان پێکەوە قەیرانەکان تێئەپەڕێنین. بەڵام "خۆپەرستی" ئەوەیە کە خۆت لە شتی تری وەکو پارەو ئایدۆلۆژیادا ونئەکەیت و ئیتر خۆت ناناسیت و ناشزانی کە ئەویش هەر تۆیە. ئیتر ناشگەنەوە یەك. مەسەلەن کاتێ تۆ بازاڕو کافتریاو مزگەوت چۆڵ ناکەی، یەعنی نێرگەلەو پارەو دین خۆتی لێسەندویتەتەوەو لە غیابی خۆشتا ناتوانی بە کەڵکی خۆت و ئەوانیتر بێیت. خۆویستی ئەوەیە کە خۆتی تێدایت و لە خۆشتەوە لەو تێئەگەیت و هەستی پێئەکەیت! خۆپەرستی ئەوەیە کە ئەسڵەن خۆتی تێدانیەو شتانێکی تر، خۆتێکی بەدیلت بۆ دروستئەکەن و ئیتر تۆ ئەو خۆتە عادییە ئەپەرستیت و لە غیابی خۆتە ئەسڵەکەشا ناتوانی وەکو پێوست مرڤ بیت، چونکە مرۆڤ ئەوەیە کە خۆتەو شتێکی ترنیە. (کۆرۆناو ترس) ترس هەستێکی ڕەسەنەو ئەگەر نەبووایەو بەشێك نەبووایە لە ئێمە، پرسی "مانەوە" نەئەبووە ئەولەویەت و دەمێکبوو ئینقرازمان کردبوو. ئەو ترسەی ڕەسەنەو خۆی لەناوماندایە، وزەیەکی باش و پێویستە بۆ ژیان و بۆ مانەوەو بۆ داهێنان. بەڵام "ترساندن" و ئەو ترسە ناڕەسەنەی لە دەرەوە تێمان ئەکرێ، وزەیەکی سلبییەو خۆی خەتەرە لەسەر ژیان و ناتوانێ ژیانپارێزبێت! مرۆڤ بە سروشت ترسێکی هەیەو بەو ترسەشەوە هێشتا هەر مرۆڤە. بەڵام کە بیترسێنی و ترسی تری تێبکەیت، ئیتر ئەشێ ببێتە وەحش! مەسەلەن مرۆڤی بەترس، بەشی خۆی ئازوخە ئەخاو یارمەتی تۆشی لێئەدا. بەڵام مرۆڤی ترسێنراو بەشەکەی تۆش ئەپێچێتەوەو گسکێ لە بازاڕ ئەدا. جا مەیترسێنە بۆ خۆت باشترە. (کۆرۆناو عەدالەت) کۆرۆنا هەموو شتی کرد بەس عەدالەتی نەچەسپاند. ئاخر ئەوە عەدالەت نیە، پیرێك کە هەشتا ساڵ ژیاوەو مناڵێك کە هەشت مانگە، وەکو یەك بمرن! ئاخر دەوڵەمەنێك کە ساردو گەرمی ڕۆژگاری نەدیوەو فەقیرێك کە هەموو تەمەنی نەگبەتی بووە، عەدالەت نیە وەکو یەك بکۆکن! ئاخر ئەوە عەدالەت نیە، خەڵکی کەنەدا بە پارەو کارەباو ئاوو هەموو پێداویستییەکانەوە کەرەنتینە بکرێن و خەڵکی خۆشمان بە هیچەوە کەرەنتینە بکرێ! لەڕاستیدا ئەم دنیایە، تەنانەت مردن و نەخۆشییش ناتوانن تیایدا عادل بن، بۆیە دین هەبێ و نەبێ، بوونی دنیایەکی تر، پێویستییەکی عادلانەیە. (کۆرۆناو بەرپرسیارێتی) ڕێزی ژیان بەوە ئەگیرێ، کە بەشەکەی خۆت لە شەڕ کۆتایی پێبێنیت. ئەگەر ناتوانی هۆشیاربیتەوەو بەیەکجاریی کۆتایی پێبێنی، هیچنەبێ بەشێوەیەکی کاتی بیوەستێنە! شەڕکردن لەگەڵ دین، شەڕکردن لەگەڵ ئیلحاد، شەڕکردن لەگەڵ ناسیۆنالیزم، شەڕکردن لەگەڵ سەرمایەداری، شەڕکردن لەگەڵ دەسەڵات، شەڕکردن لەگەڵ موعارەزە، شەڕی حیزبایەتی، شەڕی کوتلەبازی، شەڕی شارچێتی.. هەموومان شەڕێك و عوقدەیەك و ڕقێکی لەم بابەتەمان هەیە، کە کردومانە بە ژیان و بەوەش ژیان خۆیمان کردوە بە هیچ و بە شتێکی بێ نرخ! بێشعوریی ئەوەیە، لەم کاتەدا هەستیارەدا، هەڵوەستەیەكی گەورانە نەکەیت و هێشتا گرگنانە هەر خەریکی شەڕە بچوکەکەی خۆتبی و کۆرۆناش بخەیتەوە خزمەتی عوقدەکەت و لەوێوە تەفسیری بکەیت! لێرەدا سوپاس بۆ دوکتۆرو کارمەندانی تەندروستی، کە تەنیا خەریکی پاراستنی ژیان و شەڕکردن لەگەڵ کۆرۆنان و جگە لەمە خەریکی هیچ شەڕێکی تر نین.
گوڵاڵە سدیق 🔹 لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٣١ دولارە و خواستی کڕینیش لەسەری کەم بوەتەوە. 🔹 عێراق بۆ بودجەی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٥٦ دولار خەمڵاندبو، بەبڕی فرۆشی ٣،٧ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە. 🔹 لە ئێستادا هەم خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمە، هەم نرخەکەشی دابەزیوە، واتە عێراق جگە لە دابەزینی نرخەکەی ناتوانێت ٣،٧ ملیۆن بەرمیلەکەی ڕۆژانەی ساغ بکاتەوە. 🔹 ئەگەر عێراق ٣،٧ ملێون بەرمیلەکەی ڕۆژانەش بفرۆشێت بە ٣١ دولار (ڕۆژانە نزیکەی ٩،٥ ملیۆن دولار زەرەر دەکات) بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٥١ ملیار دولار کورت دەهێنێت بەبێ پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا. 🔹 وەزیری تەندروستی عێراق جعفر سادق عەلاوی دەڵێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وەزارەتەکەی مانگانە پێویستی بە ١٥٠ ملێون دولار هەیە! 🔹 بڕی قەرزی دەرەکی لەسەر عێراق ٢٣ ملیار دولارە، وە بڕی قەرزی ناوخۆش لەسەری نزیکەی ٣٣ ملیار دولارە. 🔹 ئەگەر کورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵ ٥١ ملیار دولار بێت جگە لە پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا و بڕی قەرزەکانی سەری کە نزیکەی ٥٦ ملیار دولارە، ئایا عێراق دەتوانێت موچە دابین بکات؟! 🔹 عێراق خاوەنی ٨٧ ملیار دولار یەدەکی نەختینەیی و ٩٦ تەن ئاڵتونە لە بانکی ناوەندی عێراق، کە بۆ پاراستنی نرخی دراوی بیانی و بەهای پارەی عێراقییە. 🔹 ئەگەر عێراق دەست بۆ ئەو یەدەکە نەختینەییە و ئاڵتونە ببات، ئەوا نرخی دولار بەرزدەبێتەوە و بەهای پارەی عێراقی نامێنێت. 🔹 ئایا عێراق بەم حاڵەوە موچەی پێ دابین دەکرێت؟ یان دەتوانێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات؟!
عومەر عەلی محەمەد لە ساڵی ۲۰۱٦دا کاتێک چۆمسکی کتێبی( کێ حوکمی جیهان دەکات)ی بڵاو کردەوە گومان دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت, بەهۆی کۆمەڵێک خاڵی لاواز کە لە ئەو زلهێزەجیهانیەدا رویداوە .لەهەمان کاتدا باس لە سەرهەڵدانی چین دەکات وەک هێزێکی ئابوری جیهانی ,کە توانای کۆنترۆڵکردنی جیهانی هەیە بە درێژایی مێژوو زلهێزە گەورەکان لە هەوڵی ئەوەدابون کە وەک هێزێکی ئابوری سیاسی کۆنترۆڵی جیهان بکەن, بۆ ئەم مەبەستەش سەدان جەنگیان دروست کردوەو دەیان ملیۆن مرۆڤیان کردۆتە قوربانی, هەتا ئەم کاتەش ئەو خەونانە هەر درێژەیان هەبوە, بەڵام هۆکارەکان گۆراون لەگەڵ پێشکەوتنی زانست ئەم ململانێیانە توندترو وێرانکەرو دڕندانە تر بون, چونکە لە پێناو سەرکەوتن لەو ململانێیانەدا جۆرەها چەکی لەناوبەری وەک ئەتۆمی و وێرانکەرو بۆمبی فسفۆری و لەم دوایانەشدە لێزەریان بەکارهێناوە بۆلەناوبردنی یەکتر ,هەر وڵاتێکی جیهان کەتوانای هەبوبێت هەوڵ دروستکردنی چەکی کۆکوژی داوە ئەوەش یان بۆبەرگری یان بۆهێرش بردن . بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمو تیۆرو دیدە ستراتیجی و سەربازیەکانی هەڵگێرایەوەو جیهان کەوتە دۆخێکەوە کەنە هیچ دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی پێشبینی کردبو, نەهیچ زلهێزێکی جیهانی خۆی بۆ ئامادەکردبو بۆبەرەو روبونەوەی ,ئەوان دوژمنێکی وەهمیان لەپێش چاو دانابو کە خاوەنی سوپایەکی بەهێزەو چەکی ئەتۆمی هەیە ..... هتد بەڵام ئێستا ئەو هێزە تازەیەی کە هاتۆتە سەرزەوی هیچ لەمانەی نیە ڤایرۆسێکی بچوکە بە وردبینی ئاسایی نابینرێت ,لەهیچ چەکێکی کۆکوژو ناوکی ناگەڕێتەوەو سوپا زەبەلاحەکانیان ناتوانێت پاشەکشەی پێ بکات. لە ئێستادا هەردو زلهێزەگەورە جیهانیەکەی خستۆتە حاڵەتی باری نائاسایی و سەرۆکی ئەمریکای ناچارکرد باری نائاسایی رابگەینێت و بری ۵۰ ملیار دۆلار تەرخان بکات و واشی لێ بکات کەبا هەمو ئەمریکیەکان ڕۆژی یەک شەممە رو لەخوا بکەن هەتا لەم بەڵایە بیان پارێزێت .چینیەکانیش پێم وایە لە دۆخێکی دەرونی خراپدان چونکە ئەوانیش گەیشتونە ئەوراستیەی کە ئەم هێزە نادیارە نوێیە بەچەکی تەقلیدی لە ناو ناچێت, بەڵام کتێبەکانی ماوتسی تۆنگیش نزایەکی وای تیانیە بەکەڵکی ئەم دۆخە بێت. ئەورپیەکانیش ئێستا لە خراپترین دۆخدان چونکە بارە ئابوریەکەیان هەرگیز بەرگەی دۆخی کەرەنتینە ناگرێت و ئابوریەکەیان هەرەس دەکات. بەپێی بۆچونی پسپۆرانی ئابوریش قەیرانێکی دارایی بەهێز رودەکاتە جیها ن و ڕۆژئاواو ئابوری سەرمایەداری گەورەترین زیانی توش دەبێت. لەلایەکی ترەوە ئەم قەیرانە کاریگەری لە سەر بازاری نەوتیش دروست کردوە و رۆژ بەڕۆژ دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت کە بەمەش ئابوری جیهانی توشی زیانی گەورە دەکات, لێرەدا بە ئاشکرا دەبینین کەکێ هەژمونی بەسەر جیهاندا دەکات و چۆن لە ئاستێکی باڵاوە زلهێزەکان دەجوڵێنێ و چۆن ترسی خستۆتە دڵی هەمویانەوە? بەم شێوەیە ئەو گروپەی کە حوکمی جیهانیان کەوتە دەست بەهۆی نەبونی بەهای مرۆیی تیایاندا مرۆڤایەتیان توشی گەورەترین نەهامەتی و قەیرانکرد .جاران وایان دەزانی ئەوان خوای سەرزەوین و هەر ئەوان مردن و ژیانی مرۆڤەکان دیاری دەکەن و کەسێکی وەک نیتشەش بانگەشەی مردنی خوای دەکرد. بەڵام ئێستا ڤایرۆسێکی بچوکی وەک کۆرۆنا جارێکیتر مرۆڤی بە ئاگا هێنایەوەو پێی وت ئەی مرۆڤ خۆت بناسە بزانە تۆچیت ودەسەڵاتەکانت هەتا کوێ بردەکەن و دەبێت لە خاڵێکدا بوەستیت.
دانا هەڵەبجەیی دید و ڕوانگەی مرۆڤ بۆ دونیا و دواڕۆژ، کارەکتەر و کەسایەتی خەڵک لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریی پاش جەنگی جیهانیی یەکەمدا گۆڕانێکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینەوە. خەڵک، ڕەشۆک، گەل و میللەتان تا سەرەتای سەدەی بیستەم، نەک ئاکتیڤ نەبوون، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتدارانی خێڵ و ئایین و میر و پاشا و سوڵتانەکانان وەک میگەڵ و کۆیلە و ڕانەمەڕ بەڕێوە ئەبران و هەمیشە وەک کۆمەڵێکی پاسیڤ هەژمار ئەکران لە جوڵە و گۆڕانکارییە ناوخۆیی و هەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا. کۆشتارگەلی جەنگی جیهانیی یەکەم و گۆڕینی نەخشەی وڵاتان و دەسەڵاتداران، هۆش و دیدی خەڵکی گۆڕی و بە کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمیش، ئیدی قۆناغی ڕزگاریی میللەتان لە سەرتاسەری جیهان تەشەنەی سەند و دەیان و سەدان ڕژێمی سیاسی و ئابووری وڵاتان گۆڕانی بەسەردا هات. تا ئەو کاتەی کە سیستەمی نوێ جیهان و جیهانگیری پایەکانی خۆی لە سەرەتاکانی سەدەی بیست ویەکەم، داکوتا و مرۆڤایەتی و سیستەمی بەڕیوەبردنەکەی کەوتە قۆناغێکی نوی و سەمەرە، خەڵکێکی زۆر جیاوازی خوڵقاند کە لە مرۆڤاکانی پێش خۆی، جیاواز، نامۆ و جودا بوون. مرۆڤێکی ئازاد و ئازا، ڕامنەکراو، چاوقایم و چاوکرراوە، پشت بەستوو بە تواناکانی تاکی خۆی، سنوور بەزێن، خۆ بە هاوڵاتی زەوەی زان، تا خۆ نەبەستنەوە بە جوگرافییایەکی تەسک و نەتەوە و ئایینێکی دیاریکراو، مرۆڤێک کە خۆی ڕەها و ڕووتکردوەتەوە لە هەموو بۆماوە و فەرهەنگە داسەپاو و ترادیسۆنەکانی سەردەمانی کۆن، مرۆڤێک کە لەیڤڵی ژیان و گوزەرانی تاکەکەسی خۆی ئەکاتە پێوەر بۆ هەڵسانگاندنی ڕژێم و سیستەم و وڵاتەکەی. بەڵام لە سەرێکی دیکەوە ئەم شیوازە نوێیەی جیهانگیری و سۆسیال میدیا کە بەرۆکی ژیانی خەڵکی گرتووە و لە هیچ ساتێکی ژیانی ڕۆژانەیدا بەری نادات، سەدان نەخۆشی و دەرد و گیرۆدەیی بۆ خەڵک بە دیاری هێناوە، کە ئاستەمە بە ئاسانی لە کۆڵیان بێتەوە. کوردیش دوای گەڵابەسەرانی ڕاپەڕین و برسییەتی و سەفەربەلکی پاش ڕاپەڕین، شەڕی یەکترکوژیی پارتی و یەکێتی، پاشان فەرهودەکەی دوای ڕوخاندنی سەددام، و بە لێشاو پارەڕژانی بودجەی بەغدا و بڕین و دەغیلاندنی موچە و دزی و فزیی شەڕی داعش و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان، هەمووی هۆکاری گۆڕانکاری گەورە بوون لە خوڵقاندنی تاک و خەڵکێکی سەیر وجیاواز و نامۆ،،،،. هاتنی ئافاتی ئەم کۆرۆنایەش، بیر و هزری زۆربەی تاک و خەڵک و دەسڵاتدار ئەگۆڕێت، ئیتر بە ئاسۆیی بێت یا ئەستوونی. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە مرۆڤە چاوبرسی و چڵێسەکان، دەمارگیر و گیرفانگیرەکان، خەیاڵپڵاوەکانی سەدەکانی جاهیلییەت، خاوەن ڕق و کینەی جەنگیزخانەکان، خۆبەزل و لووتبەرزان، هەڵپەچی و ساختەچییان، ناپاک و ناڕەسەنەکان، کۆیلەکانی ئایدیۆلۆژی وئایدیا ئاسمانی و ڕێسمانییەکانی و خێڵ و گروپەکانی دەسەڵات، لە کەلەی شەیتان بێنە خوارەو و تەماشایەکی خۆیان و دەور و بەریان بکەن کە لە چ ڕۆژێکدان. ئەم کۆرۆنایە پەیامێکی بۆ مرۆڤایەتی پێیە؛ هەمووتان وەک یەکن بۆ من ئەی مرۆڤ، نە گیرفانتان نە هزرتان نە پێگەتان گرنگ نییە بۆ من. ئەویش مەرگە، هەرچەند مەرگ لەگەڵ ژیاندا پێکەوە هاتوونەتە دونیا، کەچی مرۆڤ بە تەنیا ژیانەکەی ئەبینێت. ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە لەوە تێبگەین کە؛ بۆ هەموو دانیشتوانی سەر گۆی زەوی، ژیان و مەرگ بێ جیاوازی یەکێکە؟. بێگومان مانا قوڵە فەلسەفییەکەی ئەڵێم نەک، سادەدیدانە بۆی بڕوانرێت. ئێستا کاتی ئەوە نەگەیشتووە کە ئەم هەموو دڵئازاری و ناکۆکی و کینە و یەکترسڕینەوە و جەنگ و کوشتارە، هیچ مانایەکی تازەی پێ نەبەخشیوین، جگە لەوەی لە یاسای سروشت و جوانییەکانی گەردون ناپاکیمان کردووە. مرۆڤ هەر وەک سروشت بەردەوام ئەبێت کە جوانیی و یاسا گەردوونییەکی پێشێل نەکات، هەر بۆیە ئەگەر وەک بەهار و درخت و گوڵ و باران و ئاسمان و خاک، پاک نەبێت، بە گەردیلەیەکی بەکتریای وەک کۆرۆنا وێران ئەبێت، ئیتر مرۆڤی پاش کۆرۆنا ئەبێت مرۆڤێکی جودا لە سەردەمی پێش کۆرۆنا بێت، ئەگینا سروشت پێی هەرس ناکرێت.
ڕێبوار سیوەیلی 1. وشەی "ماڵ" لە زمانی ئێمەدا لە وشەی (مال)ی عەرەبییەوە نەهاتووە، وەك جەمال نەبەز دەڵێت. بەڵكو لە وشەی (مارmar)ـەوە هاتووە، كە ئەویش بەمانای هەمیار، یان (هەمار)ەوە هاتووە و بۆتە عەمار، كە شوێنی خۆراك و شتومەك لێدانانە و وشەی (مار) هەتا ئێستاش لە شێوەی هەولێرییدا بنەچە ڕەسەنەكەی خۆی پاراستووە. مار بە واتای شوێنێك لەگەڵ هەمیار، ئاماژەیە بە شوێنێك كە مرۆڤ لەگەڵ كەلوپەلەكانیدا دەژی، بۆیە دەكرێت هەموو هەمیارییەك، بە واتای لەماڵەوەبوون لەگەڵ ئەوانیتر و هەمیاران بێت لە مرۆڤ و كەلوپەلەكانی.. 2. مرۆڤی مۆدێرن، مرۆڤێكی دەرەكییە، وێڵگەرد و سەرەڕۆ و گەشتیارە.. مرۆڤێكە بیری چۆتەوە لەماڵەوە بوون چ مانا و چێژێكی هەمیارانەی هەیە. مرۆڤێكە بەناچاری عەوداڵە بەدوای بژێوی ژیاندا. بۆیە ماڵ بۆ ئەم مرۆڤە هەمان مانای جارانی نەماوە. كافتریا و چاخانە و شوێنەگشتییەكان جێگەی ماڵیان بۆ گرتۆتەوە. ماڵ، وەك مار پێوەی دەدات!. 3. سەردەمی كۆڕۆنا شوێنەگشتییەكانی داخست و مرۆڤی ڕەوانەی ماڵەوە كرد بۆ ئەوەی لە ئەوانیتر دابڕبێت و لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆیدا بێت، یان لەوەش زیاتر لەگەڵ خودی خۆیدا ببێتەوە هەمیار. بۆیە لە ماڵەوە بوون، بە مانایەك واتای گەڕانەوەیە بۆلای خود و ماڵیش بەمانای ناخ و قووڵاییەكانی لەگەڵخۆبوون.. ئەمە ئەزموونێكی نوێیە كە ئامرازەكانی پەیوەندییش، وەك مۆبایل، قەرەبووی ناكەنەوە. مرۆڤ ناچارە لە خۆیدا بێت و لەگەڵ خۆی بێت.. 4. لەگەڵ خۆبوون و دابڕان لە ئەوانیتر، تەنیا دابڕانێكی جەستەییە، چونكە جەستە لەم زەمەنی كۆڕۆنایەدا گوێزەرەوەی ڤایرۆسەكەیە بۆ جەستەكانیتر.. بۆیە ڕێنماییە پزیشكیی و ساخلەمییەكان جەخت لەسەر دابڕانی جەستەیی دەكەنەوە. بەڵام دابڕانی جەستەیی، بەمانای دابڕانی ڕۆحیی و مەعنەویی لە ئەوانیتر نییە. ئەو چوونەوە ناوخۆیە، هەمیشە یەكسانیشە بە بیركردنەوە لە ئەوانیتر، لە نزیكەكان و لە گەلانیتر و لە مرۆڤایەتی. بیركردنەوەیە لە هەمیارییەكی مرۆڤانەی دەرە ڕەگەزیی و دەرە ئیتنیكی. مرۆڤ بەم دابڕانە لە نەرێتە دەمامكدارە ڕۆژانەییەكان دوور دەكەوێتەوەو لە ئەوانیتر دەهزرێ، چونكە بەشێكن لە خۆی. بۆیە ئەم لەماڵەوەبوونە لە ئاستی فیزیكیدا، لەگەڵ ئەوەیتربوونیشە لە ئاستی ڕۆحییدا.. هەمیارییەكی ڕاستەقینەیە.. 5. وێنەی چۆڵیی شەقامەكان و شارەكانی وڵاتەكەمان پێماندەڵێت: مرۆڤی ئێمە هێشتا ویژدانی خۆی نەدۆڕاندووە و نایەوێت ببێتە هۆكاری لەناوچوونی ئەوانیتر، ئەم مرۆڤە دەبێت خۆی زۆر خۆش بوێت، بەڵام خۆپەرست نییە. ئەوەش مایەی خۆشحاڵیی و ئومێدە. چونكە لەم ڕۆژگارەدا دروستكردنی ئومێد تەنیا كاری تاكەكەس و حكومەت و سێكتەری تەندروستیی، بە هەڵاوێردن (قەرەنتینەكردن)ی خەڵك، نییە، بەڵكو دەبێت خەڵكیش خۆی هەڵاوێردە بكات و بازنەی خەمخۆریی مرۆڤایەتی تەواو بكات.. دڵخۆشم بەوەی خەڵكی ئێمە شارستانیانە مامەڵە دەكات، چونكە هێشتا خەونە گەورەكەی نەهاتۆتەدی.. ئەو لەماڵە، بەڵام هەمیارە..
ئاسۆ حاجی حکومەتی کوردستان بە بەراورد نەک بە حکومەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو بە بەراورد بە حکومەتە پێشکەوتووەکانی دونیا هەنگاوی خێراتر و باشتری هاویشتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کڕۆنا تا ئەو رادەیەی کە نەیاران بەر لە یاران ئەو گەواهیە دەدەن و بە روونی بە بۆچوونی کوردانی ئەوروپا ئەو فاکتە دیارە. کە حکومەت دەرفەت و کەلێنێکی بۆ رەخنە و گلەیی خەڵک نەهێشتۆتەوە بگرە ئەوجارەیان رەخنەکان پێچەوانەن و زیاتر روویان لە هەڵسوکەوت و عەقلیەتی بەشێک لە خەڵکە لە چۆنیەتی بەرخوردکردنیان لەگەڵ رێنماییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستن لەو دەردە کوشندەیە کە جیهان پێیەوە دەناڵێنێ. دوای گوتارەکەی مەسرور بارزانی کە زۆر بە راشکاوی و بە روونی ئەوەی پێویست بوو بە خەڵکی کوردستانی گوت و بێ پێچ و پەنا رایگەیاند کە رۆژانی دادێ سەختتر دەبن لەوانەی بەڕێمان کردوون،بۆیە تاکە رێگا و باشترین رێگا پێگیری خەڵکە بە رێنماییەکانی خۆپاراستن،ئەوەش پێویست دەکات حکومەت درێغی لێناکات. پازدان بەسەر ئەو هەموو خاڵە ئەرێنیانە و تەنها نیشانەگرتن لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە باسی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە دەکات،بە ئامانجی هێرش کردنە سەر حکومەت و شەخسی سەرۆکی حکومەت لە وەدیارخستنی کێماسی لە فکر و هەبوونی گرێی دەروونی و هەناو رەشی زیاتر نیە،بڵاوکردنەوەی بێ ئومێدی و کارکردن بە ئاراستەی شکاندنی ورەی مرۆڤەکان باشترین هاوکاری و زەمینەسازیە بۆ ڤایرۆسی کڕۆنا کە باشتر بگوازرێتەوە و مرۆڤەکان بکاتە قوربانی،ئەو کەسانە جیاوازیان لەگەڵ کڕۆنا تەنها ئەوەیە کڕۆنا بەبێدەنگی و ئەوانیش بە دەنگەدەنگ و گۆتەگۆت ئامانجیان لەناوبردن و تێکدانە. بێگومان دواخستنی موچەی پێشمەرگە یان هەر توؽژێکی دیکە کارێکی باش و جێی دەستخۆشی نیە بەڵام کاتێک کار دەگاتە سەر موچە یان سەلامەتی ژیانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی بانکەکان بێگومان مرۆڤی عاقڵ و ویژدان زیندوو گیان و سەلامەتی پێشمەرگە و کەسوکاریان و کۆمەڵگای لا گرنگتر و لەپێشترە. ئەوانەی موچەی پێشمەرگە دەکەنە بەهانە بۆ لێدان لە کەس و کارە سەرکەوتووەکان درێژکراوەی هەمان کەسایەتی و عەقڵیەتن کە پشتی پێشمەرگەیان بۆ دوژمن چۆلکر و بە درێژایی ساڵانی رابردوو دژی هەبوونی پێشمەرگە بوونە و بە میلیشیا و چەتە و خراپتریش ناوزەدیان کردوون. حکومەت لە کارەکانی بەردەوام دەبێ و پێشمەرگەش سەربەرزانە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن لە خەلک و خاکی کوردستان دەمێنێتەوە و کابینەکەی مەسرور بارزانی ژیان و سەلامەتی پێشمەرگە بە قوربانی چەند کەسێکی هەناو رەش ناکات کە مەبەستیان تێکدانی ئەو ئەزموونەیە کە بەخوێنی هەزاران هەزار پێشمەرگە بنیاتنراوە.
هیوا سەید سەلیم تا ئەو کاتەی نووسینەکەم بە تەواوی دەخوێنەوە، دەزانم پرسیارتان لەسەر ئەو ناونیشانە بۆ درووست دەبێت، خۆ کۆرۆنا هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە، ئێ مافی خۆتانە بپرسن بۆچی تەنها ئەردۆغان؟ کاتیک کە ئەردۆغان و پارتەکەی (دادو گەشەپێدان) لە تورکیا جلەوی دەسەڵاتیان گرتەدەست، زۆربوون ئەوانەی ئەو دەسەڵاتەیان بە نوێنەرایەتی ئیسلامی میانڕەو دەناسی، وە زۆر شتیشیان لەسەر ئەو دەسەڵاتە بیناکردبوو، بەڵام ئێمە دەمێکە دەزانین کە ئەردۆغان شایەنی ناسنامەی میانڕەوی نیە، ئەوان نەک میانڕەونین، بگرە ئەردۆغان نموونەی هەر خرابی دەسەڵاتە، ئەوەشیان تەنیا لە بەرامبەر کوردنا، بگرە بەرامبەر تەواوی مرۆڤایەتی. هەمووان دەزانین کە لە ئاستی ناوخۆ، ئەردۆغان تورکیای کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ نەیارەکانی و ئازادیخوازان، و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە وەک ئەو بیرناکەنەوە وە رەخنە لە دەسەڵاتەکەی دەگرن. کەچی وێرای هەموو ئەمانە، و نموونەی هەر دیاریش لە سیاسەتی ئەردۆغان، بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دوایی، بریتیە لە دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوا و داگیرکاری باشوور، و بۆردومانی بەردەوامی دێهاتەکانی کوردستان، و لە هەمووشی خرابتر پشتیوانی راستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆی لە تیرۆرستانی داعش بوو. کەچی هێشتا خەڵکانێک هەن لە کوردستان، و دەرەوەی کوردستان بە ئەردۆغان سەرسامن، لە باکووری کوردستان لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەنگی پێدەدەن، لە ئاستی پارچەکانی کوردستان حزبی وا هەیە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ دەبەستێت، پەیوەندی تودوتۆڵیان لەگەڵ هەیە!! لە نێو کورداندا ئەوانەی تا ئێستا لەگەڵ ئەردۆغان نزیکیان هەیە، جار جارەش حەق بە خۆیان دەدەن داکۆکی لێبکەن، دوو جۆرن: یەکەمیان بیروباوەڕ کۆیان دەکاتەوە، کە ئەویش قوتابخانەی ئیخوانیە، دووەمیشیان بەرژەوەندیە، و دەتوانین بڵێین بابەتی (دووژمنی دووژمن دۆستمە) کاریگەری لەسەر نزیک بوونەوەی ئەوانە لە ئەردۆغان هەیە. ئەزموونی نزیکەی ٢٠ ساڵ..... لە حوکمڕانی پارتی دادوپەشەپێدان، و نموونەی دەسەڵاتی ئەردۆغان لە تورکیادا، هەروەها ئەو مامەڵە دووژمنکارانەی لەگەڵ پرسی کورد، لە ماوەی چەند ساڵەی دوایی، بەس بوو کە کورد ئەردۆغان وەک خۆی بناسێت، ئەوانەشی کە تا ئێستا بە هەر هۆکارێک نەیاناسیوە، با دیقەت لە هەڵوێست و سیاسەتی ئێستای ئەردۆغان بدەن. لە کاتێکدا کە پەتای ڤایرۆسی کرۆنا تەواوی جیهانی بەخۆی سەرقاڵکردووە، زۆرێک لە وڵاتان کێشەکانی خۆیان لەگەڵ یەکتری هەڵواسیوە، جیهان و مرۆڤایەتی لە خەمی دۆزینەوەی رێگاچارەی ئەو پەتایەیە، وڵاتان کاریان بۆتە رێگری زیاتر لە تەشەنەسەندیی ئەو ڤایرۆسە. بۆ نموونە ئەمەریکا کە دوژمنی سەرسەختی ئێرانە دەڵێت ئابڵوقە لەسەر پێداویستیە پزیشکیەکانی ئێران هەڵدەگرین، تورکیای ئیخوانی لە دوو هەڵوێستدا نموونەی حوکمڕانی خرابی خۆی پیشانی جیهان و مرۆڤایەتی دەدات. هەڵوێستی یەکەمی ئەردۆغان لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بریتی بوو لە کردنەوەی دەروازە سنووریەکانی لەبەردم هەزارن کۆچبەری نایاسایی وڵاتە جۆراوجۆرەکان، کە ساڵانیکە وەک کارتی فشار بەرامبەر ولاتانی دیکەی ئەوروپا، تورکیا بەکاریان دێنێت، تا دەستکەوتی ئابووری و سیاسی دەست بکەوێت. کارئاسانی کردن بۆ بە لێشاوناردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا، جگە لەوەی پابەندنەبوونی تورکیایە بە رێکەوتنامە دەولیەکان، کە تورکیا سەبارەت بە پرسی پەنابەران واژۆی لەسەر کردووە، پرسێکی نامرۆڤایەتیشە، کەسڤیل بۆ پرسی سیاسی بکرێتە بارەمتە، و وەک کارتی فشار بۆ سەر ئەوانی دیکە بەکاربهێنرێت. ئێستا سەدان هەزار خێزان لە نێوان سنوورەکانی تورکیا و یۆنان، چاوەڕوانی بارودۆخێکی خراب دەکەن، نە یۆنان وەریان دەگرێت و نە تورکیاش لێدەگەڕێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە تورکیا، ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە نێویان سەربارە. پرسی دووەمیشیان بریتیە لە بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە و تۆپەکانی سوپای تورکیایە، بۆسەر خەڵکی سڤیل لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان، ئەو سڤیلانەی کە نازانن خۆیان لە کرۆنا بپارێزن، یان دووربن لە ئاگری بۆردومانەکانی سوپای تورکیا؟ ئەویە نموونەی ئەردۆغانی ئیخوانی، کە تەنانەت لە کاتی کارەسات و ئافاتێکی وەک کۆرۆناش بیری هەر لای کووشتنی کورد و خوڵقاندنی کارەساتی مرۆیە.
دانا مهنمی مرۆڤ ههمیشه خهونی ئهوهی ههبووه كه دوری بهشه جیاوازهكانی زهوی له جوگرافیایهكی فرهشوینهوه بگۆڕیت بۆ جوگرافیایهكی یهك شوێن ، ههمیشه خهونی مرۆڤ سڕینهوهی سنوره جیۆسیاسی و جیۆئابورییهكان بووه ،هاوتهریب لهگهڵ سرینهوهی سنوره جوگرافی و سیاسی و ئابورییهكان كلتوری دیموكراسی و بههاكانی لیبوردن و مافهكانی مرۆڤ و چهندان رێكخراوی بان نهتهوهیی و ناحكومی ئهمسهر بۆ ئهوسهری جیهانیان تهنیووه ،پرسی ئابوریش له جیهاندا بهشێكی جهوههری ململانێی زلهێزهكانه كه باس له خراپتربوونی جیهان دهكهن ، ماركس له مانفێستی كۆمۆنیستدا باس له تواناو تهماحی بێئهندازهی سهرمایهداری بۆ جیهان دهكات ،ماركس ئهو میكانیزمانهمان پیدهناسێنێت كه سهرمایه سنورهكانی دهوڵهت وناوچهو نیشتیمان و كلتورتێدهپهرێنێت و سنور ناناسێت ، ئهم دیدهی ماركس بۆ سهرمایه یهكێكه له پێشبینیه گرنگهكانی سهدهی نۆزدهههم و دیدێكی ڕاستهقینهیه . بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ژمارەیەک له وڵاتانی جیهاندا بووهته هۆكاری پەکخستنی جوڵهی سیاسی و بازرگانی و ئابوری ،جگه له زیانهكانی كهرتی تهندروستی و ئابوری و بازرگانی ،ڤایرۆسی كۆرۆنا زیان و مهترسیداریشه لهسهر ژیانی مرۆڤایهتی به گشتی ،چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا وهكو پیشبینیهكهی ماركس بۆ تێزی سهرمایهداری دهوڵهت و سنورناناسێت ،لهلایهكی ترهوه ئابوریناسان گومانی ئەوە دەکەن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شەڕێکی ئابوری لەپشتەوە بێت لەنێوان چین و ئەمریکادا، پێدەچێت ئەمریکا بیەوێت لەرێگهی جهنگی بیۆلۆژییهوه هەژموونی خۆی بەسەر ئابوری چیندا بسهپێنیت . چهندین دهیهیه وڵاتانی عهرهبی و رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهگشتی به جهنگی تیرۆرهوه سهرقاڵ كراوه ، پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژههڵاتی ناوهڕاست پرسی تیرۆری كردووهته یهكهمین كێشه له نێوان سهرجهم ئهو كێشانهی كه جیهانی ئهمڕۆیان بهخۆیانهوه سهرقاڵ كردووه ،بهڵام له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا پاشهكشهی به پرسی تیرۆر كردووهو جێگهی تیرۆری گرتووهتهوه، ئهگهر تیرۆر گهمهیهكی سیاسی دهستی ئهمریكاو هاوپهیمانهكانی بوبێت و مرۆڤایهتی بهشێوهیهك له شێوهكان شپرزهوسهرقاڵ كردبێت ،ئهوا ڤایرۆسی كۆرۆنا دیوێكی تری گهمهی سیاسی یه كه ترسێكی گهورهتر له تیرۆری خستووهته ناو دڵی گهلانی ڕۆژههلاتی ناوهڕاست بهتایبهتی و جیهانیش بهگشتی . لە سەدەی بیستەمدا ژمارەی ڕێكەوتننامەكان بۆ كۆنترۆڵكردن یان سنورداركردنی خۆپڕچەككردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بوون،لە ساڵی ۱۹٤٥ بەدواوەو لەگەڵ كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی، بەشێكی زۆری ڕێكەوتننامەكانی كۆنترۆڵكردن و سنورداركردنی خۆپڕچەككردن، پەیوەندیدار بوون بە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و كیمیاوی و بیۆلۆژی ،خۆ ئهگهر گومانی ئابوریناسان ڕاست بێت و له پشتی ڤایرۆسی كۆرۆناوه جهنگێكی ئابوری له نێوان زلهێزهكان بهتایبهت ئهمریكاو چین خۆی حهشار دابێت ، ئهگهر ههرهشهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی دهستی زلهێزێك بێت دژ به زلهێزێكی تر ،ئهگهر تیرۆر له جهنگی فیزیكیهوه بگۆڕێت بۆ جهنگی بیۆلۆژی و ڤایرۆس و نهخۆشی كوشنده ،ئهوا بێ دوو دڵی مرۆڤایهتی له نایهكسانی ئێستاوه دهگوازرێتهوه بۆ نائینسانی و هێزی گهمهكهری نوێ بۆ پهیدابوونی جهنگی نوێ هاوشێوهی تیرۆر بهرههم دههێنرێت ،لهپاڵ دروستبونی گهمهكهرو هێزی نوێ لهبهری ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارهیهكی دیكهی هیزی نوێ لهئاستی جیهاندا له دایك دهبن دژ به بهرهی پهیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئهوكاتیش كارهساتێكی مرۆیی به دوای خۆیدا دههێنێت جگه له كاولكاری و زیانی مادیی زۆر كه بهر ژێرخان و ژینگهی مرۆڤایهتی دهكهوێت
لهتیف فاتیح فهرهج نازانم به یانی چی دهگوزهرێت ، بهڵام سور دهزانم مرۆڤایهتی ئهم دۆخهش تێدهپهڕێنن ، كۆرۆنا كۆتای دێت ، بهڵام دوای ئهو چی تر ، له راستیدا ئهم سیستمه بێ ئاكاره جیهانیه جگه لهوهی كه خۆی پیرو كهلهلا بووه ، زهویشی به دهردی خۆی بردووه ، سوتانی دارستانهكان ، زیادبوونی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن، مهترسی كهمبوونی ئۆكسجین ، توانهوهی بهستهڵهكهكان ، چارهسهر نهكردنی درزهكهی ئۆزۆن و هتد ئهمانه ههموو بهشێكن لهو شێواویهی دنیا ، بهڵام كۆمپانیاكانی نهوت و كارخانهكان ههر له كاردان ، كوردستان پهیتا پهیتا داوای چوو نهماڵهوهو چله كێشی له خهڵك دهكات ، بهڵام نهپارهی تهرخان كردووه بۆ به گژاچوونهوهی ئهو ڤایرۆسهو باری له ناكاو نهتوانای ئهوهی ههیه تهنانهت رێگری له گرانبوونی پیازیش بكات نهك شتی تر ،داوای چله كێشی له خهڵك دهكهن ، بهڵام ناڵێن ئهی خهڵك چۆن بژێت ، كهسێك كه موچهیهك زیاتر نیهو قورسای خێزان و خانهوادهی له سهره ، كهسێك به كرێكاری دهژێت ، ههیه عهرهبانهیهكی ههیهو هیچی تر ، ئهرێ رێ و شوێنهكان چین ، چله كێشی به چ شێوهیهك ، ئهوهتا له ئهمهریكا ترهمپ 50 ملیار دۆلار بۆ به گژا چوونهوهی كۆرۆناو له كهنهدا دهملیار بۆ ههمان مهبهست تهرخان دهكرێت بێ ئهوهی موچه دوا بكهوێت ، یان خهڵك بخرێته دۆخێكهوه كه نهزانێ چۆن بژێت . ئێمه له پێناوی مرۆڤایهتیدا له پێناوی ژیان و ئایندهدا له پێناو مناڵهكان و نهخۆشهكان و خۆشهویستان و ئازیزانی یهكتردا چله كێشی دهكهین ، دهتوانین چل رۆژ له خهڵوهتی رووبهڕووبونهوهی كۆرۆنادا بین ، بهڵام ئهركی حكومهته پێویستیهكانی خهڵك دابین بكات ، ئهركی حكومهته ئهو ماوهیه نههێڵێت قهیران دروست بێت و چاو چنۆكهكان بازاڕو نیشتمان بماشێننهوهو چهتهكانیش كهل و پهل گران بكهن ، حكومهت لهو بارهیهوه چی دهكات ، بۆ نمونه ئهگهر له ناحێیهكدا سبهی چوار خێزان پێویستیان به برنج و شیر بێت شارهوانی و ئاسایش و پۆلیس دهتوانن ئهو پێویستیانه بگهیهننه ئهو خانهواده چله كێشانه ، مهسهلهكه بهرپرسیارهتی و ئاكاره ، دڵنیام له ئهوروپا ئهگهر ماركێتهكانیش به تاڵ بكرێن سبه پڕدهكرێنهوه ، كهسیش ناتوانێ نرخ گران بكات مهگهر له بارێكا خهڵك خواردنی بۆ ببرێته ماڵهوهو لهبهرانبهر گهیاندنهكهدا پاره وهربگیرێت ، ئهی لێره چی ؟!. .
سەلام عومەر هاوکارە خۆشەویستەکانم، ئەزانم بەیانی جەژنی قوربان بێت یان ئێوارەی نەورۆز؛ بەیانی هێرشی داعش بێت یان ئێوارەی ڕوماڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێوە هەر لەسەر کارن؛ زۆربەی کاتیش هیلاکی و ماندوبونتان بەگوێرەی پێویست لەبەرچاو ناگیرێت. تا ئێوە سەلامەت بن و کۆمەڵگەش لە زانیاری راست و دروست بێبەش نەبێت، تکایە رەچاوی ئەم دە رێنماییە بکەن کە لەلایەن (تۆڕی ڕۆنامەنوسانی نێودەوڵەتی)یەوە پشتڕاست کراونەتەوە: 🔹یەکەم: پێویستە ئێوە باش خۆتان بپارێزن، بێ ئێوە هیچ چیرۆکێک ناگاتەجێ. 🔹دووەم: تکایە با هەواڵ و چیرۆکەکە وەک خۆی بگات؛ لەکاتی قەیران و ململانێدا، زانیاری زۆر بەڵام پشتڕاست نەکراوە زۆر دەبێت. ئەگەر دڵنیانیت، بابەتەکە بڵاومەکەرەوە. هەواڵی کەم باشترە لە هەواڵی پشتڕاست نەکراوە. ئەزمونی ڕۆژنامەوانی تۆ لە سەنگی مەحەک دەدرێت کاتێک خوێنەرەکانت چاودێریت دەکەن تا بزانن تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ ڤیدیۆی پزیشکێک دەکەیت کە دەڵێت ئەمریکا ڤایرۆسەکەی هاوردەکردووە. 🔹سێیەم: لەم قۆناغەدا جەخت بخەرە سەر ئامادەکردنی راپۆرت و گواستنەوەی زانیاری لە باتی تەحلیلکردن و دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا، شارەزایانی بوارەکە لەو باوەڕەدان هێشتا زووە هەر کەس بێت و شیکردنەوە بۆ کۆرۆنا بکات، شارەزا لە شیکردنەوەی چالاکی گروپە چەکدارەکانی عیراق ناتوانێت پرۆسەی گواستنەوەی کۆرۆنا شیبکاتەوە. 🔹چوارەم: تکایە تا قەیرانەکە تێدەپەڕێت ناونیشان و سەردێڕی ڕاست و دروست بەکاربێنە؛ کاتی ڕامکردنی خوێنەر نییە. نە زیاد، نە کەم. 🔹پێنجەم: وردبینی، وردبینی، ئینجا وردبینی. هەموو ژمارەکان ڕاست نین؛ لە هەموی گرنگتر ئەو خاڵەیە کە پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرچاوەی سەرەکی بن لەکاتی بەراوردکردنی ژمارە و زانیارییەکاندا. 🔹شەشەم: قەیرانەکە هەلێکیشە بۆ برەودان بە گوتاری رق و کینە و نەژادپەرستی. تکایە لەگەڵ ناوهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەندە ناوی "چین" دوبارەمەکەرەوە؛ ڤایرۆسەکە پەیوەندی بە هیچ میللەت و شارێکەوە نییە. 🔹حەوتەم: زۆر گرنگە پسپۆڕان و پزیشکانی شارەزا لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بدوێنیت؛ ئامادەکردنی پرسیاری باش، دەرئەنجامەکەی بابەتی رۆژنامەوانی باشە و سەنگینە. 🔹هەشتەم: پێویستە پشوو بدەیت؛ بەردەوام روماڵکردنی بابەتی قەیران و هەواڵی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دەروونت دەبێت، بۆیە پشوودان پێویستە. 🔹نۆیەم: تەنیا بە دوای بابەت و ناونیشانی سەرنجڕاکێشدا مەگەڕێ. زۆر بابەتی پێویست هەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەوانەیە لایکی زۆرت بۆ نەهێنێ بەڵام تا بڵێی گرنگن. تەنیا بڵاوکردنەوەی ژمارەی بەشداربوان گرنگ نییە، شێوازی دەستشتن و ڕێنمایی دەربارەی شێوازەکانی خۆپارێزییش تەواو گرنگن. 🔹دەیەم: بەکۆتاییهاتنی ڤایرۆسەکە، کاری رۆژنامەوانی تۆ تەواو نابێت. دوای رەوینەوەی مەترسییەکان، کاری رۆژنامەوانییمان پێویستە جەخت بکاتە سەر شێوازی مامەڵکردنی سیاسەتمەدارەکان لەگەڵ قەیرانەکە یان ئەو وانانە چی بوون کە لەم ڤایرۆسەوە فێربوین. * ڕاهێنەری ڕۆژنامەوانی - سەرنوسەری کەرکوک ناو
هونەر تۆفیق لە ڕاستیدا قسەکردن لە سەر دیاردەیەکی تەندروستی ئیشی پزیشکی پسپۆڕ و تایبەتمەندە . بەڵام ئێمە بۆ بەرچاوڕوونی کۆمەڵگە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپارێزی ، دیاردە کۆمەڵایەتیەکانیمان بەلاوە گرنگە تا ببێتە تەواوکاری ئەرکە پزیشکیەکە و ئەوەی بەسەر وڵاتانی دیکەدا هاتوون بەهۆی خەمساردیەوە ، لەو ئەزموونانەوە بەسەر ئێمەشدا نەیەت . سایتی worldometer لە ١٥ ی شوباتەوە تۆماری توشبووەکانی لەهەموو وڵاتەکاندا داتادەکات ، تۆماری داتای ڕیزبەندی یەکەم هەشت وڵات وردتر بڵاودەکاتەوە . لە ڕێگای ئەو داتایانەوە سلوکی تەشەنکردن و بڵاوبوونەوەکە دەزانرێت کە لەیەکەم تۆمارەوە تا کاتی لەدەستدەرچوونی چۆنە و کەی ڕووئەدات . بەپێ ی داتاکان لەنێوان رۆژی یەکەمی تۆمارکردنەکە کە چەند کەسێکی کەمێکی توشبوون تا رۆژی هەڵکشانە زۆرە لەدەست دەرچووەکان نزیکەی بیست رۆژە . وەک ئەڵمانیا ، ئیتالیا ، ئیسپانیا ، دانمارک . لەپاش بیست رۆژەکە ژمارەی تۆمارەی توشبووەکان لەپڕێکدا هەڵدەکشێن بۆ زیادەی رۆژانە دووبەرابەر و سێ بەرانبەر بەرۆژی ڕابردوو . واتە لە سەد بۆ دووسەد ، دووسەد بۆ چوارسەد ، جوارسەد بۆ هەشت سەد .. هتد . بەپێ ی بەرزبوونەوەی رۆژانی هەڵکشانەکان ، شڵەژانی حکومەتەکان لە میدیاکانەوە دەبینرێت . لەبەر ئەوەی من کچەکەم لە دانیمارک دەژی ، وردتر متابەعەی وڵاتی دانیمارکم دەکرد . تا سێ هەفتەی یەکەم ئەو تۆمارەی لە دانیمارکدا داتاکردبوو گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات . لەچوار ڕۆژی دوایدا لەپڕێکدا ئەو ژمارەیە بەرزبوویەوە بۆ رۆژانە سەدان تۆماری زیاتر . لەو سێ هەفتەیەدا حکومەت هەڵمەتی خۆپارێزیەکەی دەست پێنەکردبوو ، پێیان وابوو ژمارەی توشبووان هەر ئەو چەند کەسەیە لە ژێرکۆنترۆڵدایە . بەڵام دواتر لەسلوکی تەشەنەکردنەکە تێگەیشتن کە تۆماری چەند کەسی یەکەم مانای ڕاوەستان و لەژێر کۆنترۆڵ بووندا ناگەیەنێت ، بەڵکە مانای هاتنی شەپۆلی دووەم و سێهەم دەکات بەڕێژەی سەد بەرانبەری شەپۆلە بچوکەکەی یەکەم . کاتێک داتاکان بەراورد دەکرێت لەگەڵ داتاکانی چین ، حکومەتەکان ناچار دەکات وەک ئەزموونی چین ڕێکاری نەک داخستن و کەرەنتینەکردن بەڵکە جوڵەبرێن (منع تجول) بگرێتە بەر وەک ئەوەی ئیتالیا کە دواجار ناچاربوو ئەویش جوڵەکردن ڕابگرێت . باجی ڕاگرتنی جوڵەکردن لە ڕووی ئابووریەوە قورس دەبێت بەسەر وڵاتەوە ، بەڵام باشترە لە شێواوی شڵەژان و باجی تەندروستی ، تەنیا چارەسەریشە بۆ تێکدانی سلوکی بڵاوبوونەوەی پەتاکە . بەسوپاسەوە ئەوەی تەندروستی سلێمانی ئەنجامی داوە چەند هەنگاوێک لەپێش لە وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارکەوەیە . بەپێ ی ئەزموونی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەکان ئێمە لەکۆتایی شەپۆلی دوو هەفتەی یەکەمداین کە دواتر شەپۆلە قورسەکانی بەدوادادێت . دەبێت تەندروستی سلێمانی دەستەڵاتی ڕاگرتنی جوڵەی لەبەردەستدا بێت و کۆمەڵگەش ئامادەیی قبوڵکردنی رۆژانی ( منع تجول ) ی هەبێت کە تەنیا چارەسەری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بە بڕینی سلوکی بڵاوبوونەوەکەی دەکرێت ، دەبێت هەموومان هاوکار و گوێڕایەڵی ڕێنماییە تەندروستیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بین .
د.شوان ئادەم ئەیڤەس ھەڵمەتی نیشتمانیی لەماڵەوە مانەوە بۆ سنوردارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ دەشێ بکرێتە خاڵی دابڕان و وەرچەرخان لەنێوان پێش و پاش دەرکەوتنییدا. ئەویش لەرووی خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازیی و بەئەلکترۆنییکردنی دام و دەزگاکانی حکومەت بەگشتیی و کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بەتایبەتی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چیینەوە بۆ وڵاتانی خۆرئاوا و خۆرھەڵات، عێراق و ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوەو بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو پەتایە، دەوامی فەرمانگە و نێوەندەکانی خوێندن راگیرا. ئەوەش وایکرد بەناچاریی بیر لەخوێندنی ئەلکترۆنیی بکرێتەوە و بەکارھێنانی ئینتەرنێت وەک ئامرازێکی کارگێڕیی و پەروەردەیی زیاتر بەھەند وەربگیرێت و رێوشوێنی پێویستیی سەرپێخستنی بۆ بگیرێتەبەر. ئێستا دەبێت سوپاسی روانگەی گەشبینانەی ئەم پەتا جیھانییە بکەین کە دەکرێت رێوشوێنەکانی سنوردارکردنی؛ بەقازانجی ھەڵمەتێکی نیشتمانیی پرۆسەی خێراترکردنی چاکسازیی لەفەلسەفەی کارگێڕیی و دارایی، سیستمی بانکینگ و بازاڕکردنی ئەلکترۆنی، پشکنینی نەخۆش و سیستمی تەندروستی، پەروەردە و سیستمی خوێندنی باڵا و زۆر کایەی دیکەدا بەکاربھێنرێت و سوود لەم دەرفەتە زێڕینە وەربگیرێت. بەداخەوە دوای ساڵانێک لە دەنگھەڵبڕین بۆ گەڵاڵەکردنی سیستمێکی ھاوچەرخی پەروەردەیی و ھاوارکردن بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت و کاراکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵ و کڵاسرووم و زانستخوازی بەردەوام و ھەگبە و پرۆفایلی ئەکادیمیی مامۆستا و فیدباک لەسەر ئینتەرنێت، ھەمووجارێک بەوە تۆمەتبار دەکراین کە «خۆ ئێرە بەریتانیا نییە کە بتەوێت ھەمووشتێک بە سیستم و ئۆنلاین بێت» یان «ناکرێت تەلەبە ناچاربکەیت لەبری فەیسبووک، ئیمەیڵ بەکاربھێنێت» یان «خۆ بەنیازی دانانی کۆمپانیا نیت وا دەتەوێت تەلەبە فێری سیڤیی نووسین بکەیت»، بەڵام خۆشبەختانە کۆرۆنا؛ خەریکە قەناعەتی دروستکەرانی بڕیار و بڕیاربەدەستانی ئەم ھەرێمە بندەستەی عێراق دەگۆڕێت، چونکە ھەروەک لەماڵپەرەکەیاندا بڵاوکراوەتەوە، «بۆ ئەوەى چیتر خوێندکارانى زانکۆ لە پرۆسەى خوێندن دانەبڕین، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی خوێندنی ئەلیكترۆنی (ئۆنلاین) بۆ خوێندكاران تەواوكردوە». ئەو ئامادەکاریانە ئەگەر بەجدیتر سەرپێبخرێن، جێگەی دەستخۆشیی و دڵخۆشییە؛ دەکرێت ببێتە بەردی بناغەی زنجیرە چاکسازییەکی گشتگیرتر کە ھەم رۆڵ و پەیوەندیی مامۆستا و خوێندکار گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەردا بھێنرێت، ھەم سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا ھەمواربکرێتەوەو لەوێشەوە کۆی دەزگا و دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتی ئەلکترۆنیی لەھەرێمی کوردستاندا بەگەڕبخرێن و کولتورێکی نوێی کارکردن بھێنرێتەئاراوە. لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا دەکرێت بپرسین؛ ئایا سەرچاوەکانی دابینکردنی ئینتەرنێت و کارەبای بەردەوام ھێند لەباردەبن بۆ دەستپێکردنی ئەم ھەنگاوە ھاوچەرخە یان ئەمیش وەک زۆر بیرۆکە و پرۆژەی دیکە، ماوەیەک بازاڕسازیی بۆدەکرێت و خەڵکی پێوە سەرقاڵدەکرێت و پاشتر دەخرێتە ئەرشیڤەوە یان بەسەروگوێلاککراویی درێژە بەجێبەجێکردنی دەدرێت؟
ئەنوەر حسێن (بازگر) پاش بیست ساڵ ڕەجەوی بۆ دەرکەوتەوە؟ مەسعود ڕەجەوی سەرۆکی ڕێکخراوی سازمانی مجاهیدینی خەڵقی ئێران، پاش دیار نەمان و ونبوونی بۆ ماوەی (20) ساڵ، لە تازەترین لێدوانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵبژاردنەکانی ئێران لێدوانیدا و تا ئێستاش (22) ڕاگەیاندنی داوە، کە دواترینیان ڕۆژی 9ی مارسی 2020 لە چواردە خاڵدا، داوای شۆڕش دەکات دژی کۆرۆنا و ویلایەتی فەقیهی. ئەوەی گرنگ و جێی باسە، ئایا بیست ساڵە مەسعود ڕەجەوی لە کوێ بوە؟ چۆن خۆی شاردۆتەوە؟ ئایا مەبەست لەم سیناریۆیە چی بوە؟ پێشتر زۆربەی لایەنەکان لەو باوەڕدا بوون، کە ڕەجەوی کوژراوە، یان تیرۆر کراوە، لەمبارەیەوە جگەلە کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکت فەیسەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پێشووی عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی 9/6/2016 لە کۆنگرەی ئازادی بۆ ئێران، کە ساڵانە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، وتی: "سڵاوم هەیە بۆ مەریەم ڕەجەوی هاوسەری مەسعود ڕەجەوی خوالێخۆشبوو پشتیوانیانم". ئەم قسانەی فەیسەڵ، دەنگدانەوەیەکی میدیایی گەورەی لێکەوتەوە و سەرزەنشتی کرا و دواتریش ڕوونکردنەوەیدا. مەسعود ڕەجەوی، وەکو یەکێک لە بونیادگوزارانی سازمانی موجاهیدنی خەڵق 1965 ئەم ڕێکخراوەیان دروستکرد، کە ئایدۆلۆژیایەکی ئیسلامیستە و پێیوایە ئیسلام بۆ خۆی ئایدۆلۆژیایەکی دیموکراتی خاوەن دینامیکایە. ئەو لە دژی ڕژێمی شا، ڕۆڵی گەورەی هەبوو، دواتریش بوە هاوپەیمانی خومەینی، بەڵام هەر زوو پەیوەندییان تێکچوە و کەوتە پشتیوانی حەسەن بەنی سەدر و دواتر (ئەنجومەنی شورای میللی مقاوەمەت)یان دروستکرد و ڕەجەوی بوە سەرۆکی، کە ئەوکات حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و قاسملۆش تێیدا ئەندامبوون، پاش ئەوەی ڕایانکردە پاریس، لە دەیەی هەشتاکاندا عێراق کەوتە پشتیوانیکردنیان و کردنەوەی بارەگا و پێدانی پارە، چەک و کەلوپەلی سەربازی و کەمپی (ئەشرەف) لە نزیک شارۆچکەی (خالص)ی عێراق بۆ کردنەوە. بەوشێوەیە مجاهیدین تا دەهات بەهێزتر دەبوو، سازمانی مجاهیدینی خەڵق لە 1981 تەقینەوەیەکی تیرۆریستی کرد لە بارەگای پارتی کۆماری لە تاران، کە بوە هۆی کوشتنی (72) گەورە ئێرانی لە ناویاندا بەهەشتی و هەروەها لەسەرکوتی خەکی کوردستان لە ڕاپەرینی 1991 لەگەڵ هێزەکانی بەعس ڕۆڵی دوژمنکارانەی گێڕا و دەیان خەڵکی بێ دیفاعی کوردی تیرۆر کرد و دواتریش لە ساڵی 1997 ئەمەریکا موجاهیدینی خستە لیستی تیرۆرەوە و ساڵی (2003) دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئەمەریکا موجاهیدینی لە لیستی تیرۆر سڕییەوە. سازمانی مجاهیدینی خەڵقی ئێران پەرلەمانێکی لە مەنفا هەیە کە (550) ئەندامی هەیە، جگەلە سوپای ڕزگاری نیشتمانی ئێران باڵی چەکداری بزوتنەوەکەیە و ساڵی 1993 پەرلەمانی موجاهیدین مەریەم ڕەجەوی وەکو سەرۆکی ئێران لە مەنفا هەڵبژارد، بەڵام پاش ئەوەی دواین دەرکەوتنی مەسعود ڕەجەوی لەگەڵ سەدام حسێن لە ساڵی (2000)دا، لەوکاتەوە مەریەم ڕەجەوی هەموو کاروبارەکانی سازمان بەڕێوە دەبات و کەسی یەکەمی ڕێکخراوەکە بوە، لەوبارەیەوە قوربان عەلی حوسێنی نەژاد (غوڵام) یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی مجاهیدین پاش ئەوەی لەو سازمانە جیابۆوە لە ساڵی (2012) دەڵێت "سازمانی موجاهیدین بەشێکبوو لە دەزگای هەواڵگری عێراق و هەموو سوپاکەشی بەشێکبوو لە سوپای سەدام حسێن دا و لە بەرامبەردا سەدام حسێن مانگانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی دەدایە مەسعود ڕەجەوی، بۆیە پاش ونبوونی مەسعود ڕەجەوی لە ساڵی (2000) کۆی ئەو ملیاران دۆلارە مەریەم ڕەجەوی مامەڵەی پێوە دەکات"، وەکو قوربانی دەڵێت "مەریەم ڕەجەوی شاهانە دەژی، لە بابەتی خەرجی زۆر و زەوەندەی کۆشکەکەی لە پاریس، لە پۆشاک و جلوبەرگە مارکە جۆراوجۆرەکان و خەرجی نەشتەرگەری جوانکاری بەردەوامی، خەرجکردنی ملیۆنان دۆلار بۆ کۆنفرانس و ئاهەنگەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا، پارەیەکی زۆر بۆ بەرپرسانی ئەمەریکا و ئەوروپا و میدیاکان تا پشتیوانی لێبکەن". سازمانی موجاهیدینی خەڵق سەرەڕای ئەوانە وەکو ڕێکخراوێکی دینی، خاوەنی جەماوەرێکی زۆرە لە ئێران و ئێستاش جگە لەوەی ئەمەریکا، ئەوروپا، سعودیە و وڵاتانی کەنداو پشتیوانی لێدەکەن، ساڵی (2003) و دوای ڕووخانی بەعس و پاش دەرپەڕاندنیان لە عێراق لەلایەن هێزە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانەوە، بە پشتیوانی ئەمەریکا و فەڕەنسا کامپێکی گەورەیان بەناوی ئەشرەف لە ئەلبانیا بۆ کردونەتەوە و بەردەوامیش پشتیوانیان دەکەن، سەرچاوەکانی زانیاری دەڵێن "کە سازمانی موجاهیدین ڕۆڵی زۆری گێڕاوە لە ئاشکراکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە (ناتانز و ئاراک) بە قازانجی ئەمەریکا و ئیسرائیل"، جیا لەوانە وەکو (مەریەم سەنجانی) یەکێک لە ژنە بەرپرسەکانی ڕێکخراوەکە پاش جیابوونەوەی دەڵێت "مەریەم و موجاهیدین پەیوەندی توند و تۆڵیان لەگەڵ ئیسرائیل و سعودیە هەیە و گوایە هەردوو وڵات پشتیوانی ئابوری و ئەمنی و سەربازی سازمانی موجاهیدین دەکەن". ئێستا باسی گەرم ئەوەیە، ئایا مەسعود ڕەجەوی بیست ساڵە لە کوێیە؟ لە کوێ خۆی حەشارداوە؟ ئایا ئەمەریکا داڵدەی دابوو؟ یان وەکو دەیانوت لە ئوردونە؟ یان باسی ئەوە دەکرا، کە تیرۆر کراوە؟ یان ئیسرائیل بە نهێنی پارێزگاری لێدەکرد؟ یان لە پاریس بوو؟ پرسیاری گرنگ ئەوەبوو، مەسعود ڕەجەوی ئێستا لە کوێیە؟ (شاهێن قوبادی) وتەبێژی سازمانی موجاهیدینی خەڵق بەردەوام وتویەتی: مەسعود ڕەجەوی لە شوێنێکی نادیار و ئارام ژیان بەسەر دەبات...! سازمانی موجاهیدینی خەڵق، بەردەوام خۆی وەکو ئەڵتەرناتیڤی ئێران ناساندوە و هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا دەستی لە هیچ نەپاراستوە، لە کوشتن، تیرۆر، تەقینەوە، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی نەیاری ئێران و قەتڵ و عامی خەڵکی کوردستان لە 1991 و دژایەتی خەڵکی عێراق و پشتیوانی لە ڕژێمی بەعس، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین "تا ئێستا یەکێکە لەو سازمانانەی بەسەر پێوە وەستاوە"، سەنا بەرق زاهیدی سەرۆکی لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی نیشتمانی مقاوەمەتی ئێران دەڵێت "دوای (2016) توانیمان گشت موجاهیدینەکانی کامپی لیبرتی لە عێراق بگوازینەوە بۆ ئەلبانیا"، هەرچەندە پێشتر ناسر ڕەزەوی یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران وتبووی: "مەسعود ڕەجەوی ماوە و زیندوە و لەنێوان فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا هاتوچۆ دەکات"، بەڵام زۆر باوەڕی پێنەکرا. ئێستا پاش بیست ساڵ و تۆماری دەنگی و ڕاگەیاندنە ڕۆژانەییەکانی مەسعود ڕەجەوی، دەرکەوت مەسعود ڕەجەوی نەکوژراوە و لە ژیاندا ماوە ئەمەش گرنگە. گرنگی لەوەدایە سازمانی موجاهیدنی خەڵق توانیویەتی بیست ساڵ سیناریۆی مردن و مانەوەی کەسی یەکەمی بزوتنەوەکە بشارێتەوە و بە نهێنی پارێزگاری لێبکات وەکو سیمبوڵ و ڕەمزێکی گەورەی حەرەکەتەکە سەیری بکەن، کە کەم حاڵەتی وا ڕویداوە بزوتنەوەیەکی سیاسی بتوانێت بیست ساڵ ڕەهبەرەکەی بشارێتەوە، جا بە زیندوویی یان مردوویی. ئێستا دەکرێت بڵێین "ونبوون و شاردنەوەی مەسعود ڕەجەوی بۆ ئەوە بووە کە موجاهیدین خۆی ئامادە کردوە بۆ ئەوەی مەسعود ڕەجەوی وەکو سیمبوڵێکی گەورەی شۆڕشگێر و مبارز، وەکو ئایەتوڵڵا خومەینی لە ئاڵوگۆڕێکی وەکو شۆڕشی خەڵکی ئێران 1979 بگەڕێتەوە ئێران و پەرجوو بێت بۆ خەڵکی ئێران و وەکو فریادڕەس سەیری بکەن و جڵەوی داهاتووی ئێران هاوشێوەی خومەینی بگرێتە دەست. مجاهیدین دەیویست مەسعود وەکو پێغەمبەری ئاخر زەمان لە نمایشێکی یەک ملیۆنی بگەڕێتەوە تاران، ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئەوە نەکرا و ڕووی نەدا؟ بۆچی خۆی دەرخستەوە؟
