Draw Media

د. رزگار ئاغا وەزارەتی (داد)ی ئەمەریکا, لە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠, رایگەیاند, کە د. چارلس ڵیبەر (Charles Lieber) ( سەرۆکی بەشی کیمیا و بایۆلۆجیی کیمیایی لە زانکۆی هارڤەرد- و دوو خوێندکاری چیینیی لە سێ حاڵەتی جیاجیادا تۆمەتبارکراون, بە تۆمەتی هاوکارییکردنی کۆماری چیین ی میللیی. د. چارلس ڵیبەر, ٦٠ ساڵ, بە تۆمەتی گوفتاردانی درۆ لە سکاڵایەکی تاوانکارییدا گییرا. یانکیینگ یی (Yanqing Ye), ٢٩ سال, مێ, هاوڵاتیی چیینییە, تۆمەتبارە بە, گزییکردن لە ڤییزە, گوفتاری درۆ, سیخوڕیی بۆ حوکوومەتی بیانیی و پییلان. ئێستا لە چیینە و، نەگییراوە. زاوسۆنگ ژیینگ (Zaosong Zheng), ٣٠ ساڵ, نێر, هاوڵاتیی چیینییە, لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩, لە فڕۆکەخانەی لۆگان لە بۆستن, تۆمەتی فڕاندنی (تەهریبکردن)٢١ تیووبی توێژیینەوەی زانستیی بۆ چیین لێپێچیینەوەی لەتەکدا کراوە, دواتر لە٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ گییراوەو, لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گوفتاری درۆ و چەواشەکاریی داوە . بەپێی پەڕاوەکانی دادگا, لە ساڵی ٢٠٠٨ دا, د. ڵیبەر, وەک سەرۆکی توێژەری یەکەم، لە کۆمەڵەی ڵیبەر بۆ توێژیینەوە لە زانکۆی هارڤەرد, پسپۆڕ لە بواری زانستی نانۆ, زیاتر لە پازنزە ملیۆن دۆلاری وەک بەخشینێکی دارایی پێدراوە، لە لایەن پەیمانگای نیشتمانیی تەندرووستیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی. ئەم بەخشیینە, دژ ئەوەستێتەوە لەتەک ئەوپشتییوانە داراییانەی کە لە حوکوومەتە بیانیی یان بۆردە بیانییانەوە وەرگییراون، بە بێ زانیاریی و ئاگاداریی زانکۆی هارڤەرد. بەم پێیە, د. ڵیبەر بووەبە " زانای ستراتییجی"ی لە زانکۆی ووهان (WUT) بۆ تەکنۆلۆجیا –چیین. بە پێی ئەم گرێبەستە, هەلدەستێت بە پێگەیاندنی هەزاران بەهرەداری چیینیی، لە ماوەی نێوان ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٧. ئەم گرێبەستە چیینییە, لە دیارتریین بەرنامەکانی چیینە، بۆ راکێشان و دامەزراندنی بەهرە زانستییە بەرزەکان، بۆ تۆکمەکردن و پێشخستنی زانستیی و گەشانەوەی ئابووریی و ئاساییشی نەتەوەیی چیین. لێرەوە, زانا و لێهاتووەکان لە دەرەوەی چیینەوە ئەرەخسێنرێن، لە بەرامبەر پارە و بەخششی گەورەدا. بەپێی ئەو گرێبەستە, ڵەیبەر بۆ ماوەی سێ ساڵ, بڕی پەنجا هەزار دۆلار مانگانە لە زانکۆی (WUT) وەرئەگرێت, لە تەک خەرجیی بژێوی، کە ئەگاتە بری سەدو پەنجا و هەشت هەزار دۆلاری ئەو کاتەو, خستنە بەردەستی بڕی یەک ملیۆن و نیو دۆلار، بۆ دامەزراندنی تاقیگەی توێژیینەوە لە زانکۆی (WUT). بۆیە ڵەیبەر ناچار بوو، کە لە پێناوی (WUT), نۆ مانگ لە ساڵێک دا کار بکات و, پرۆژەی هاوکاریی نێودەوڵەتیی رابگەیەنێـت, داوای بروانامەی داهێنان بکات و، تویژیینەوەکانیشی بە ناوی زانکۆی (WUT) بڵاوبکاتەوە. سکاڵاکە لەسەر د. ڵیبەر ئەوەیە, لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا, ڵەیبەر درۆی کردووە، لە بابەتی تێوەهەڵچوونی لە بەرنامەی پێگەیاندنی هەزاران بەهرەداری چیینیی و، پێوەندیی بە زانکۆی (WUT). لە وەڵامی لێپێچیینەوەکاراندا, وتوویەتی، کە بە هییچ شێوەیەک داوای ئەوەی لێ نەکراوە، کە لە بەرنامەی پێگەیاندنی بەهرەداراندا بەشداریی بکات, بەڵام " وتی دڵنیا نییم" چۆن چۆنیی چیین ئەوی بەشدارکردووە لەو بەرنامەیەدا. سزای گوفتاری درۆ و ساختە و هەلبەستن، ئەگاتە پێنج ساڵ زیندانیکردن و، سێ ساڵ ئازادکردنی بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دووسەد و پەنجا هەزار دۆلار. یان چینگ یی, بەپێی لائیحەی تۆمەتبارکردنەکە, (یی) ئەفسەری یەک ئەستێرەیە لە سوپای ئازادیی میللیی چیین و, هێزی چەکداری کۆماری چیین ی میللیی و, ئەندامی حیزبی شیوعیی چیینییە. لە فۆرمی داواکردنی ڤییزەی هاتنە ژوورەوە (J-1), (یی) خۆی بە خوێندکار نووسییوە, درۆیشی لە بابەتی خزمەتی سەربازیی بەردەوامدا کردووە، کە لە زانکۆی نیشتمانیی تەکنۆلۆجیای بەرگریی ئەخوێنێت (NUDT), ئەمە ئەکادیمییایەکی سەربازیی گەورەیە و، حیزبی شیوعیی چیینیی ئەیبات بەڕێوە. هەروەها وتووشیەتی, کە خوێندنی لە بەشی فیزیا و کیمیا و ئەندازیاریی پزیشکیی زیندەگیی لە زانکۆی بۆستن، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بۆ نیسانی ٢٠١٩ کردووە. ئیشەکەی (یی) لە سوپای ئازادیی چیین, بەجێهێنانی توێژیینەوە و هەلسەنگاندنی سوپای ئەمەریکاییە، لە پێگەکانییدا, ناردنی دۆکیومێنت و زانیاریی لەسەر ئەمەریکا بۆ چیین. سزای ڤییزەی ساختەش , زیندانییە بۆ دە ساڵ وسێ ساڵ ئازادکردن بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار. بەڵام تۆمەتی سیخووریی بۆ حوکوومەتێکی بیانیی، هەر هەمان سزای سەرەوەی هەیە. لە ئابی ٢٠١٨دا, ژیینگ, هاتۆتە ناو خاکی ئەمەریکاوە بە ڤییزەی (J-1), توێژیینەوەیەکی لەسەر خانەکانی شێرپەنجە کردووە لە ناوەندی پزیشکیی (Beth Israel Deaconess Medical Center) لە بۆستن, لە ماوەی نێوان ٤ی ئەیلوول ٢٠١٨ بۆ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. دواتر, ژیینگ، ٢٠ تیووبی لە توێژیینەوە بایۆلۆجییەکانی دزییوە و، هەوڵی ئاودیو سنووری ئەمەریکای داوە,لە فرۆکەیەک دا بەرەو چیین. لە گرتنییدا, یەکەمجار خۆی هەڵە کردووە لەو تییوبانە, بەڵام دواجار دانی پێدا ناوە، کە لەو تاقییگە ئیسرائیلییە دزیوونی و, بەرو چیینی ئەبات، هەتا لەوێ بەکاریان بهێنێت لە توێژیینەوەیەکدا، لە تاقیگەی تایبەتی خۆی و، بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی بە ناوی خۆیەوە. تۆمەتی ئاودیوسنوورکردن, زیندانییە بۆ دە ساڵ وسێ ساڵ ئازادکردن بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار. هەندێ نووسینی تریش لە سایتەکانی تری ئەمەریکادا بلاوبوونەتەوە,کە هەریەکەیان بە جۆرێک تایبەتمەندییەوە تیشک ئەخەنە سەر ئەم پرسە گەرمە. لە لایەکی تریشەوە, تۆرە کۆمەڵایەتییەکان, باس و خواسی خەمخۆرییان تیادا بلاوبۆتەوە. پۆڵ فارێڵ, لە سایتی (Heavy.com) نووسیوویەتی: (یی) تۆمەتبارە بە سیخوڕیی کردن لە زانکۆی بۆستنەوە, نەک زانکۆی هارڤەرد و, پێوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە. هەروەها (ژیینگ) یش, کە تییووبەکانی دزیووە و، هەوڵی ئاودیوسنووری ئەمەریکای کردووە بەروە چیین بۆ توێژیینەوەی تایبەتی خۆی. بەپێی دۆکیومێنتەکانی حوکوومەتی فیدراڵیی پەیوەست بە گرتنی د. ڵەیبەر, ناوبراو هییچ پێوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە. گرتنی د. ڵیبەر, هاوکاتە، لەتەک دەرچوونی لائحەی تۆمەتبارکردنی دوو هاوڵاتیی چیینی لە هەمان رۆژدا. سایتی (npr) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە وتاری (Acclaimed Harvard Scientist Is Arrested, Accused Of Lying About Ties To China), ئەڵێت: لە گوفتارێکی نووسیین دا, کە هێشتا رانەگەیەنراوە, رۆژی سێشەمە, دادوەری تایبەتیی نووسینگەی فیدراڵیی (FBI), رۆبەرت بلومب) وتی: ڵیبەر, سەرۆکایەتیی کۆمەڵێک لە توێژیینەوەی کردووە, لە زانکۆی هارڤەرد, کە چڕبوونەتەوە لە زانستیی نانۆدا, تاقیگەیەکی تایبەتی توێژیینەوەشیی لە زانکۆی (WUT) دامەزراندووە, کە وەک دەرئەکەوێت، بە بێ ئاگایی زانکۆی هارڤەرد بووە. هەروەها لەبەر پەرچی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڵیبەر کراوە, هارڤەرد بە (FBI) ئەڵێت" ئەو تۆمەتانەی کە حوکوومەتی ئەمەریکا ئاراستەی پرۆفیسۆر ڵیبەری کردووە, تا ئەوپەڕیی مەترسییدارن. هارڤەرد هاوکاریی دەسەلاتی فیدراڵیی ئەکات, بە پەیمانگای نیشتمانیی تەندرووستییشەوە, بۆ ئەم مەبەستەش, بۆ پێداچوونەوە بە رەفتاری نادروستی پرۆفیسۆرەکەیانەوە, مۆڵەتێکی کارگێرییان پێداوە هەتا کاتێکی نادیار". جۆن دیمرز, یاریدەدەری داواکاری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی, لە بەیانێکدا ئەلێت: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڵیبەر کراوە " ئەو هەرەشە مەترسییدارە روون ئەکەنەوە, کە کۆششی چیین بەردەوامە، بۆ دزیینی کۆششی هزریی و, توێژیینەوەکانی زانکۆکانی ولاتەکەمان" هەروەها, ئەوەیشی بۆ زیاد کرد: " زانکۆ ئەمەریکاییەکان, لەتەک پاراستنی ژینگەی توێژیینەوە و, فێڕبوونی کراوە و, هاوکارییکردن دا, بوونەتە باشتریین زانکۆکانی جیهان, بۆیە پێویستە ئەم هەڕەشەیە بەوپەڕیی توندییەوە بەهەند وەربگیرێت و, رێ وشوێن و, بەدواداچوونی بەردەوام بگیرێتە بەر, لەتەک ئەو رێوشوێنانەش, کە ئەگیرێتە بەر, بۆ پابەندکردنی پرۆفیسۆرەکان و, باربووکردنی بەرنامەکانیان و, مسۆگەرکردنی ئاسایشی ماددی و ئینتەرنێت، لە پێناوی پاراستنی توێژیینەوە هەستیارەکانیان" دان ئیڤۆن, لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠,لە سایتی (Snopes.com) بە ناونیشانی " Was Charles Lieber Arrested for Connections to Coronavirus, Wuhan Lab? " ئایا گرتنی ڵیبەر پێوەندیی هەیە بە فایرۆسی کۆرۆنای تاقییگەی( وهان)ەوە؟ لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠, پیاوێک بە ناوی (Marty Weiss), لە فەیسبووکەکەیدا, پۆستێکی درێژی نووسیووە, کە گرتنی پرۆفیسۆر ڵەیبەر و, هەردوو هاولاتییە چیینییەکە (یی و ژیینگ) ئەبەستێتەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەم پۆستە، زیاتر لە ٢٥٠٠ کۆمێنتی بۆ نووسراوە و ٢٨٠٠٠ جاریش شێرکراوە. گرتنی ڵیبەر, هەواڵێکی گەورەیە لە ناوەندی ئەکادمییاییدا؛ بەڵام دوای ئەوەی کە بەکارهێنەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان, بەزمێکیان نایەوە, گوایە باربووکردنەکە(تەمویل) لە زانکۆی(WUT)ی چیینییەوە دەستی پێکردووە, کە خاڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە. ئیتر ئەم دژە بۆچوونانە دایان بەیەکدا و، پێوەستێکی ناراستیان لە نێوان ڵیبەر و بییردۆزی پییلان دا چنیی, کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمێکی تاقیگەیی یە، وەک چەکی بایۆلۆجییە. سیناتۆری کۆماریی (تۆم ئەرکەناس), بەرپەرچی بییردۆزی پییلان ئەداتەوە, کە فایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوی مرۆڤ بێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەک (Maria Bartiromo) لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٠ دا, وتی: ئەم ڤایرۆسە لە بازاری گیانەوەران سەرچاوەی نەگرتووە, زۆرێک لە حالەتی بنەرەتیی هەن و, لە گیانەوەرانیشەوە سەرچاوەیان نەگرتووە, بەڵام راستە ئەزانیین, چەند میلێکی کەم دوورین لە بازاری خواردمەنییەوە, دواتر تاقییگەکانی (Bio Safety) چیین, لە جۆری پلە چوارن, هەتا بتوانن توێژیینەوە لەسەر نەخۆشییە درمەکان بکەن. ئێمە هییچ بەڵگەیەکمان لەبەر دەست نییە, کە یەکلاییانە بزانیین, ئەم نەخۆشییە لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت, بەڵام بەلایەنی کەمەوە, ئەتوانیین ئەو پرسیارە بکەین.


عەبدوڵا ئەحمەد  " کاک نەوشیروان وتی ئێمە ڕاپەڕینمان  بۆ ئەم رۆژە نەكرد، بۆیە قسە ناكەم" لەسەروبەندی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كە لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو، لە KNN سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرنامەیەك بووم لەسەر راپەڕین، دەمویست بە ووردی لە رەگو ریشە راپەڕین بكۆڵمەوە، بۆیە چومە رانیەو لەوێوە دەستم پێكرد، یاسین خدر كە ئێستا ئەندامی پەرلەمانە چاوساغیكردم و كاسێتێكی دەنگی شەهید عەلی نەبی بۆ پەیداكردین لە رێگەی كوڕەكەیەوە، كە باسی ئەوە دەكات كە نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕینە، تا ئەو كاتە ئەو كاسێتە دەنگی بڵاو نەبووەوە بەو شێوەیە، دواتر هەرلە شاری رانیە ژمارەیەك كەسی بەشداربووی راپەڕینمان دواند، لە رێگەی كاك مستەفا سەلیم كە كار ئاسانی زۆری بۆ كردین. لەو كاتەدا لەسەروبەندی نزیك بوونەوەی یادی راپەڕین یەكێتی دارودیواری رانیەی لە لافیتەی سەوز هەڵكێشابوو ئەویش بەهۆی شكستەكەیان لە هەڵبژاردنی 25/7/2009، واپیشانیان ئەدا كەڕاپەڕین دەسكەوتی ئەوانە، یادەكە هاوكات بوو لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و گۆڕانیش بە لیستی سەربەخۆ بەشداربوو، هەمو لایەنەكان سڵیان دەكردەوە چونكە گۆڕان خاوەنی میدیایەكی بەهێز و جەماوەرێكی ئازاو حەماسی بوو، ئێمە دوای تۆماركردنی لێدوان و ئەوەی دەمانویست كردمان و گەڕاینەوە سلێمانی بیرۆكەی بەرنامەكە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەكاك مەحمود ڕەزاوە هەبوو كاك مەحمود ئاگاداری ووردەكاری راپەڕین بوو، لەو سەروبەندەدا یەكێتی دەستكەوتەكانی راپەڕینی دەكردە هی خۆی و ناوی كاك نەوشیروانی نەدەهێنا،چەندکەسێکیان باسی ڕاپەڕینیان دەکرد کە هەر ئاگایان لەڕاپەڕین و وردکاری ڕاپەڕین نەبوو، كاك مەحمود ڕەزاپێی باش بوو لەو بەرنامەیەدا كاك نەوشیروان خۆی بەشدار بێت باسی راپەڕین بكات،  بۆیە راستەوخۆ چوین بۆ لای كاك نەوشیروان، لەو هۆڵەی ئێستا كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتیمانی تێدا دەكرێت دانیشتبوو، چوینە ژوورەوەو سڵاومان كرد مەجلیسەكەی گەرم و گوڕو زۆر قەرەباڵغ بوو، هەر ئەوكاتە بوو كە عەدنان عوسمان ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بەپێشمەرگەی وتبوو میلیشیا سەرجادەو دارو بەردیان لێپڕكردبوولە پێشمەرگەو زیندانی سیاسی و خانەنشین. -دوای بەخێرهاتن ودانیشتن + كاك نەوشیروان سەرقاڵی بەرنامەیەكین لەسەر ڕاپەڕین وەك دەزانین تۆ ئەندازیاری ڕاپەڕین بوویت. پێمان خۆشە بەرنامەكەمان بۆ دەوڵەمەند بكەیت -تۆ چوزانی من ئەندازیاری ڕاپەڕین بووم  + شڵەژام و وتم هەندێ حزب و كەس دەیانەوێ بیكەن بەدەسكەوتی خۆیان. - جابابیكەن، ئێمە ڕاپەڕینمان بۆ ئەم ڕۆژە نەكرد، ئێستا ئەوانەی بەرهەمی ڕاپەڕین دەخۆن ماڵیان بچێتە هەركۆڵانێكەوە خەڵكی ئەو گەڕەكە خانوەكەی دەفرۆشێ.  + كەواتە تۆ قسە ناكەی -نەخێر، ئێوەگەنجن لەسەر ئەم ڕاپەڕینەی ئێستا ئیش بكەن، چی پێویستان بە راپەڕێنیكە كە بەشدار نەبوون تیایدا.


 مەلا بەختیار یادی (29) ساڵەی راپەڕین، لە دەروازەی راپەڕین‌و راپەڕینی شارەكانی تریش، لە رۆژانی تردا، لەهەموو گەلی كوردستان پیرۆز بێ‌. ئەم یادە، نەك لەبەرئەوەی یادێكی سیاسی-جەماوەریە، گرنگە، بەڵكو یادێكی مێژووییە، چونكە، رۆژی وەرچەرخانی ستراتیژی گەلی كوردستانە، ستراتیژی راپەڕین لە شارەكانەوەو كۆتاییهاتن بە ستراتیژی شۆڕشی چەكداری لەشاخەكاندا. هیچ نەتەوەیەك بەئەندازەی كورد، لەسەرەتای سەدەی هەژدەهەمەوە، لەسەر خەباتی بێهودەی چەكداری لە شاخەكانەوە سور نەبووە. بەڵام دوو سەدە، هەتا ئەنفالەكانی سەردەمی شۆڕشی نوێ‌-گوڵان، خەباتی چەكداری، شكستی دەخوارد؛ كەچی، بەبێ‌ئەوەی باری بابەتی لەناوچەكە، یان لەجیهاندا، لەبەرژەوەندی شۆڕشی چەكداری بگۆڕدرێ‌، كورد، لەهەموو بەشەكانی كوردستان، لە خەباتی چەكداری بەردەوام بووە. زۆربەی خەباتە چەكدارییەكەش، بەهەمان رێباز‌و ستراتیژ، لەبەرامبەر هەمان داگیركەری بەشەكانی كوردستاندا، بە سەردارێتی سەرۆك هۆزەكان، یان شێخەكان، بەردەوام بووە. لە دوو سەدەماندا، تەنها راپەڕینی بەردەركی سەرای (1930)‌و دامەزراندنی كۆماری كوردستان (پایتەختی مەهاباد) دوو ئەزمونی جیاواز بوون لەو نەریتە چەكدارییە دورودرێژە. ئەنجامەكانیشیان لەهەموو بارێكەوە، وەكو ئەزمونی سیاسی، باشتر بوون، بەڵام دیسان هیچیان نەكرانە ستراتیژی كوردایەتی بۆ خەباتی شارو شارستانی. -شۆڕشی ئەیلول (1961-1975) چەكداری بوو. -شۆڕشی نوێ‌-گوڵان (1976-1991) چەكداری بوو. -شۆڕشی چەكداری رۆژهەڵات (1980-1982) دوای راپەڕینی گەلانی ئێران، چەكداری بوو. -شۆڕشی باكوری گەریلا (1984-2020) چەكدارییە. تاقە ئەزمون، كە خەباتی جەماوەری-چەكداری، بەحوكمی هەلومەرجەكە ئاوێتە كران، ئەزمونی ئێستای رۆژئاواو پەیەدەیە. تائێستاش لەناو دۆخی گشتی سوریادا، بەردەوامە. راپەڕینی بەهاری (1991) وەرچەرخانی ستراتیژی سیاسییە. لە شاخەوە بۆ شار. ئەمەیان خاڵی گەوهەری راپەڕینە لای من. منیش لە كتێبی (شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكاریەكانی سەردەم-1989) جەختم لەسەر گۆڕینی ستراتیژی چەكداری بۆ راپەڕینی بەردەوام كردۆتەوە. لە (7) ژمارەی (ئاڵای شۆڕش)دا، (لەساڵانی 1990-1991) سەروتارو لێكۆڵینەوەو تەنانەت ئارمی سەر ئۆرگانەكەش، لەسەر راپەڕینی بەردەوامە. پێش كتێب‌و ئۆرگانی ناوبراو، لەساڵی (1989)وە هەتا داگیركردنی كوێیت (1990) دوورونزیك، یەك لایەنی كوردستانی، بە چەپ‌و راستەوە، باسیان لە ستراتیژی راپەڕین‌و كۆتایی ستراتیژی چەكداری نەكردووە. بەڵكو هەتا كوێیتیش داگیركرا، جگە لە (مام جەلال) "بەرەی كوردستانی" دوودڵ بوون لە لێدانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە كوێیت. تەنانەت كە كوێیت داگیركرا، جیهان كاردانەوەی هەبوو، بەرەی كوردستانی ماوەیەك بێهەڵوێست بوو!! تەنانەت، لایەنیش هەبوون، خواخوای مفاوەزاتی سەدام بوون. بەڵام كە زانرا، ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی سوپای عێراق لە كوێیت تێكدەشكێنێ‌‌و شیعەكانیش لەژێر كاریگەری ئێران خۆیان بۆ روخاندنی سەدام ساز دەكرد، هەنگینێ‌، بەرەی كوردستانی كەوتنە خۆیان‌و بەرنامەی راپەڕینییان، گەڵاڵە كرد. هەڵوێستی مام جەلال‌و پەسەندی مەسعود بارزانی، دوای دڵنیابوون لە لێدانی عێراق، بوونە مایەی ئەوەی بەرەی كوردستانی بەرنامە داڕێژێ‌. لەناو بەرەی كوردستانیشدا، یەكێتی بەسەركردایەتی شادڕەوان نەوشیروان مستەفا، بەرنامەو نەخشە خۆیان سازدابوو. یەكەمین هێزیش بوون لە سۆران نشیندا راپەڕین، پارتیش لە بادینان نشیندا، راپەڕینی بەرپا كرد. بەبێ‌ ئەوەی هیچ لایەكیان هیچ ناوچەیەك بەرامبەر یەكتر، پاوان بكەن. لەكاتی داگیركردنی كوێیتەوە هەتا لێَدانی عێراق لە كوێیت، كاتێكی زۆر بۆ ئامادەكاری باشتر، بەفیڕۆ درا. بۆیە، كە راپەڕین بەرپا بوو، ئەو نەخشەیەی دەبوو ئامادە بكرێ‌ بۆ ئیدارەی شارەكان، زۆر لاواز بوو، ئاكام تاڵانییەكی زۆر دەستیپێكرد. هێزە كوردستانیەكان وا دەهاتنە بەرچاو، خۆیان بە كاتیی بزانن. بۆیە، نە لەناو كەركوكدا، توانییان پاشماوەی هێزە شكاوەكەی بەعس دەرپەڕێنن.. نە كە سوپای عێراقیش پەلاماری كوردستانی دایەوە، توانییان شارە گەورەكان‌و زۆربەی قەزاكان بپارێزن. سەرەنجام تراژیدیای كۆچ رویدا. دوای كۆچیش مفاوەزاتێكی نەزۆك، لەگەڵ رژێم.. كرا. ئەگەر دوای كۆچ؛ فشاری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هێڵی (36)‌و بڕیاری ئەنجومەنی ئاساییش (677) نەبوایە، بەدڵنیاییەوە، هێزەكانی بەرەی كوردستانی، هەرچی چۆنێ‌ بووە، مفاوەزاتیان لەگەڵ فاشیەكان دەگەیاندە رێكەوتن: -لەلایەكەوە راپەڕین وەرچەرخانی سیاسی بوو. -لەلایەكی ترەوە، كۆچ تراژیدیایەك بوو، جیهانی پێ هەژا. -ئاكامیش سیاسەتی نێودەڵەتی بەرامبەر كوردستان، بۆ یەكەمین جار بوو، بگۆڕێ‌.. سەرەنجامی هەر سێ‌ ئەو راستییانە، بەرەی كوردستانی ئیدارەی كوردستانی دوای كشانەوەی ئیدارەو سوپای عێراق، كەوتە دەست. بەڵام بە هاتنەوەی (بەرەی كوردستانی) بۆ حوكمڕانی، هەموو لایەنەكانی دەستیان كرد بە تاڵانكردنی فەرمانگەكانی حكومەت‌و تەواوی ئامێرەكانیان راماڵی بۆ ئێران، پارەی گومرگەكانیان دەخواردو پارەی ئامێرەكانیش دەكرانە پارووی چەوری حیزبەكان‌و بەرپرسەكان (بە چەپ‌و راستەوە!). هەڵبژاردن، لەژێر فشاری كێشە سیاسیەكان‌و داخوازی دۆستانی كورد، كرا. كارێكی گەورە بوو. بەڵام هەر ساڵێكی خایاند.. ناكۆكیەكان گەیەندرانە بنبەست‌و شەڕی ناوخۆ.. چوار ساڵیشی خایاند؛ لەدوای رێكەوتنی واشینتۆن (1998) دۆخەكە، بە قۆناغ باشتر بووە. بەڵام هێشتا، ئەركەكانی راپەڕینی بەردەوام، چاوەڕێی جێبەجێكردنن. وەكو: یەكەم: گەندەڵی بەردەوامە. دەبێ‌ ریشەكێش بكرێ‌. دووەم: دەستوری هەمیشەیی كوردستان نەنوسراوە. پێویستە بنوسرێ‌. سێهەم: یەكپارچەیی هەرێمی كوردستان، تەواونەكراوە. ئەركە تەواو بكرێ‌. چوارەم: كەسوكاری شەهیدان.. هێشتا چاوەڕێی خەونی شەهیدەكانیانن. ئۆباڵە بەدی بێت. پێنجەم: دادپەروەری.. لایەنی كەم نییە. پێویستە بەدی بێت. شەشەم: كێشەكانی هەرێم‌و بەغداد.. چارەسەر نەكراوون. پرۆژەی دانوستانی نوێی گەرەكە. حەوتەم: توندوتیژی بەرامبەر ژن.. بەردەوامە. تاوانە بنەبڕ نەكرێ‌. هەشتەم: فەلسەفەی پەروەردەو نشونما، لاوازە...تاد. ستراتیژی هاوچەرخی دەوێ‌. لە یادی راپەڕیندا.. كە پێموایە هێشتا بەدیهێنانی پەیامەكانی راپەڕین بەردەوامە.. لایەنە سیاسیەكان، نەك لە خەمی ئەو ئامانجانە نین، بەڵكو ناكۆكی سیاسی‌و حوكمڕانی نێوانیان، لەساڵانی رابردوو قوڵترە. گەندەڵی‌و تاڵانیش گەیشتۆتە ئاستێكی ترسناك، كە تەنانەت گوێ نادرێتە پەڕینەوەی نەخۆشی كۆرۆناش.. بەهۆی كاروانی قاچاخی نەپشكێندراوی گومرگ نەكراو. بەدڵنیاییەوە، راپەڕین، لەهەموو بارێكەوە بەردەوام دەبێ‌.. رای گشتی وشیار دەبێت‌و بەرپەرچی دیاردە دزێوەكان، پەرە دەسەنێ‌. گەلی كوردستان.. لە دوا ئەنجامدا، هەتا بەدیهێنانی دوا ئامانجەكانی، لە خەبات كۆڵنادات. نەوەی سەردەمەكەش، نەوەی زووتر هاتنەدەست‌و خەباتی مەدەنییە.. نەوەیەك نییە، تەنها بە دروشم‌و بەڵێنی زەردو سور، دەستەوەستان بوەستێ‌. دەوروبەرمان شایەتن!  


سەرباز حاتەم  خوا یار بێت کۆرۆناش تەواو دەبێت بە کەمترین زیان، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو وانانەن کە دەکرێت لێیەوە فێربین. ھێندە گەشبین نیم کە کۆڕۆنا وەرچەرخانی زۆر گەورە لە سیستەمی تەندورستی و ئابووری و شتە گەورەکانی تری ژیانماندا بھێنێتە کایەوە، چونکە بە تەبیعەت ئێمە میلەتێک نین وەبەرھێنان لەسەر شکست و خاڵە لاوازەکانمان بکەین. بەس بەلایەنی کەمەوە ئەتوانین بیکەین بە خاڵی گۆڕانکاری ئەرێنێ لە ھەندێ خوی ڕۆژانەمان کە مایەی گواستنەوەی زۆر نەخۆشی و پەتای ڤایرۆسی و گوازراوەن بە کۆرۆناشەوە. کۆموڵگای ئێمە چەند خوێکی باوی ھەیە جگە لەوەی سەرچاوەی نەخۆشی و گواستنەوەی جۆرەھا ڤایرۆسن, بگرە دوورن لە شێوەژیانی شارستانی و سەردەمیانە و ھەروەھا نەنگی کۆمەڵایەتیشن. یەکەم: پاک و خاوێنی، ئێمەی کورد بە گشتی پاک و خاوێن نین. جارێ لە بەڕێوەبردنی چێشتخانەو کافتریا و چایخانەکان ھەر وەزعمان زۆر خەراپە. تۆ سەیری سەر جادەو شۆستەی ئیسکان و سەھۆڵەکە بکە، جێگای حەسانەوەو خواردن و خواردنەوەی ھەزارن کەسن کەچی وەھا بە چەوری و پیسی داپۆشراون ئەڵێی دووکانی ڕۆنگۆڕن. تا ئێستاش لە ڕێسۆرانتە بەناو ڕاقیەکانیشمان کابرا بە پارچەیەک پەڕۆ یان ئیسفەنجی تەڕو بۆرو پیس مێزەکەی بەردەممان بۆ ئەسڕێتەوەو ئێمەش تەقەی سەرمان دێت و کەباب و قۆزی خۆمان دەخۆین. زۆربەی چایچیەکانمان پیاڵەکان لە قاپە چڵکاوێکی ڕەنگ ڵێڵی پیسا ئەشۆن، ئەیی بۆ دەست و پەنجەو و نینۆک و سەدریەو جل و بەرگی شاگرد ەکان ناڵێی. ئەگەر ئەمجارە چوون بۆ مریشک کڕین، بە ووردی سەیرێکی ئەو کەل و پەل و ئاوو مەنجەڵەی ناو دوکانەکە بکەن ئینجا بۆتان دەردەکەوێت کە چۆن مریشکەکەتان بۆ حازر دەکرێت. لە سەمونخانەو نانەواخانەکان کابرا بەدەست پارە لە سەدان کەس وەردەگرێت و سەمون و نانەکەی تۆش ھەر بەو دەستە تێدەکات. زۆر جار لەبەینی کڕیارێک و دانەیەکی ترا دەست و پەنجەیان بە شوێنی نەشیاویشیانا دەکەن. بەیانیەک زوو بەسەر نانەوا کەی گەڕەکا چووم، بینیم کابرا زۆر بەتوندی دواوەی خۆی لە ژێر جلەکانیەوە ئەخوراند. منیش ناچار چووم بۆ نانەوایەکی تر، بینیم کابرا لە جگەرەکێشان هاتەوەو ویستی نانم بداتێ، منیش گوتم بمبورە چونکە جگەرەت بەدەستەوەیە نانەکەم ناوێ، ھیچی نەوت بەس ھێندە پەست بوو بەدەستی بوایە ئەیکوشتم. دووەم : ئاودەست، نازانم بۆ ئاودەستی کورد ھێندە پیس و بۆن ناخۆشە. زۆرجار لەخۆم دەپرسم تۆ بڵێی پەیوەندی بە مێژووی ئاودەستەوە بێت لای ئێمە, کە شتێکی تازەیەو تا چەند ساڵێک بەر لەئێستاش لە ھەندێ لە لادێکان ئاودەست نەبوو وە تا ئەمڕۆِش زۆر لە شارنشینانیش لە جیاتی ئەوەی لە ژوورەوە دروستی بکەن و خاوێن و بۆنخۆش ڕایبگرن دەچن لە دەرەوەی لە سوچێکی حەوشە دروستی دەکەن بۆئەوی لەکۆڵ پاک و بۆنخۆش ڕاگرتنی ببنەوە. لەڕاستیدا خاوێنی شوێنی سەرئاو نابێت ھیچی لە شوێنی نانخواردن و خەوتن کەمتربێت، چونکە ئەشێ ببێتە سەرچاوەی چەندان نەخۆشی کوشندە. بەدەر لەوەش هەر خۆ بەتاڵکردنەوە بۆخۆی لە شوێنی پاک و بۆنخۆش یەکێکە لەشتە خۆشەکان و چێژبەخشیشە. تۆ واز لەوە بێنە، ئەچیتە شوێنی گەشتیاری وەھا ئەڵێی سەد خۆزگە حەفازەم ببەستایە باشتر بوو. لە ھەندێک ڕێستۆرانت کابرا کە پاک و خاوێنی ڕاناگرێ، شعوری ئەوەشی نیە قەپاغێکی پێنج سەد دیناری بکڕێ و بیخاتە سەرکونی ھینەکە(دوو لەڕووی ئێوە) بۆ ئەوەی پێش و دوای نان خواردن کە ئاودەستەکە بەکارئەهێنین ناچار بە بینین و بۆنکردنی پوپی کابرای پێش خۆمان نەبین. مزگەوتەکان ماڵی خوان و شوێنی بەجێهێنانی ئەرکە ئاینیە پیرۆزەکانن و زۆر شایەنی ئاودەست و دەست شۆری پاک و خاوێنترن لەوانەی کە ئێستا هەن. یان با ئاودەستەکانی مزگەوتەکان لاببرێن یان پاکتر ڕابگیرێن هەر لەبەر نەخۆشی نا بەڵکو بۆ ئەوەی سیماو وێنەیەکی زۆر جوانتر و شایستەتر بەو شوێنە پیرۆزە ببەخشن. ساڵێکیان میوانێکی بێگانەم لەگەڵ بوو لە هەولێرەوە دەچووین بۆ سلێمانی فەقیرە لەڕێ زۆری بۆھات و ڕامانگرت بۆئەوەی خۆی بەتاڵ بکاتەوە بەس کە ئاودەستەکەی بینی زۆر پیس بوو گوتی ناتوانم, یەک سعاتی تر بەناچاری چاوەڕێی کرد تاگەیشتینە شوێنی مەبەست . سێیەم: خۆ لەیەک خشاندن. کە ئەچی بۆ شوێنە قەرەباڵغ و گشتیەکان بەر چەندان کەس دەکەویت. سپەیس و بۆشایی نێوانمان ناھێڵینیەوە، بگرە ھەندێک جار ئەوەندە ئەچینە نزیک یەک ھەڵم و ھەڵاوی دەم و لوتمان دەچنە ناو دەم و لوتی کەسی تەنیشت یان بەرامبەرمان. جارێ سەرە ھەر نازانین، چوار چوار و پێنج پێنج بەسەر سەری کابرای کاشێرەوە ئەوەستین و ھەرکاکەو شانی خۆی ئەباتە پێش وەک ئەوەی ئەوانەی دەوروبەری بەشەر نەبن. سەیری کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان بکەن، بەردەوام بۆشاییەک لە نێوان خۆیاندا دەھێڵنەوە ئینجا لە سەرەیا بێت، لە ناو مەسعەدابێت یان لە ھەر شوێنێکی تری گشتیدا بێت... پێم وابێت ھەر ئەم خوە ناشیرینەی بەریەک کەوتن و نەھێشتنەوەی بۆشاییی بۆ کەسانی ترە کە کەلتوری خۆ ھەڵقورتاندن و حەزی دەستخستنە ناو ژیانی کەسانی تریشی لەناومان پەرەپێداوە. کابرا لەجیاتی ئەوەی خەریکی سەیارە لێخوڕینی خۆی بێت سەیری ناو سەیارەی ئەملاو ئەولای دەکات, لەجاتی ئەوەی چاوی لەسەر نانخواردنی خۆی بێت سەیری مێزی ئەملاو ئەولای دەکات بەدەم قسەکردن و وتاردانەوە، ئینجا کە تۆ لە سوچێکی ترەوە دەمی بەکراوەیی ئەبینی ئەڵێی ھەباشەیە پڕە لە لەوەڕ، ئەڵێیت قوڕ بەسەر ئەوەی بەرامبەرت. جارێکیان لە ئەمستەردام بووم ئەچووم بۆ شارێکی نزیک ناوی ویسپە بەس ھێڵی شەمەندەفەرەکە لەکار کەوتبوو ناچار پاسیان بۆ خەڵک دابین کردبوو بەس نەفەرەکان ھێندە زۆربوون نزیکەی ٢٥ دەقیقە لەسەرەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ مەتری چاوەڕێمان کرد بەس نەفەرەکان یەک بەیەک و بە هێمنی سەردەکەوتن بەبێئەوەی یەک نەفەر شانی بەر شانت بکەوێ یان دەنگی لێوە بێت یانیش ھەوڵی سەرە بڕی بدات. لەوکاتەیا یەکسەر شێوەی سەرکەوتنی پاسم لای خۆمان بیرکەوتەوە، ئەها لەگەڵ ڕاگرتنی پاسەکەیا ئەوەی خوارەوە یەکسەر خۆی پیا ئەکا چاوەڕێی دابەزینی ئەوانەی ناوەوە ناکات، نەتان بینیوە زۆر جار لەسەر دەرگای پاس یان لە مەسعەدەکان خەڵک لێکگیر ئەبن و باوەش بەیەکدا دەکەن. برادەرێکی خۆشەویستم بۆی گێڕامەوە و گوتی ئەوکاتەی کە لەتەمەنی حەوت بۆ هەشت ساڵی بۆ یەکەمجار بۆ نوێژی جەماعەت چوومە مزگەوت ئەو پرسیارەی بە مێشکمدا هات ئەوەبوو بۆچی لەگەڵ سەلام دانەوەیا ئەو خەڵکە بەگوژمەو بەیەکەوە پڕ بە دەرگاکەدا دەکەن، بەهەمان شێوەی ئێمە لە قوتابخانە. ئەیگوت بۆخۆم ئەچومە بەرزاییەک و سەیرم ئەکردو ئەمویست تێیان بگەم. برادەرێکی ترم بۆی گێڕامەوە و گوتی لەکاتی موچە(پێش ئەزمەی مالی و نیوە موچەو دواکەوتنی) مامۆستا و ستافی زانکۆکە بە کۆمەڵ و بەپانی و بەبێ ڕیز بەستن لە بەردەم ژووری موچە دابەشکردنەکە یا ئەوەستان. لە قسەکردنیشا هەر سەرە نازانین، تۆ سەیری گۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکانی خۆمان و هی وڵاتان بکە، ئەوانەی ئێمە هەرهەموویان بەیەکەوە هاوار دەکەن، لەگەڵ ڕێزم ئەڵێی چۆلەکەن ئەجریوێنن، و هەموی هەر دەیەوێت ئەو یەکەم پرسیار بکات. پێشکەشکار هەیە خۆی لە میوانەکەی زیاتر قسە دەکات، یان لێکدا لێکدا دەڵێ '' باش, باشە'' و نایەڵێ کابرا زانیاریەکە بگەیەنێ و خێرا خێرا پێی دەبڕێت و دەیەوێت بەس خۆی قسەو پرسیار بکات. پێویستە لە پاڵ بۆڵە بۆڵ و ڕەخنە گرتن خۆمان ھەنگاو ھەڵنێین و ئەوشتە بچوکانە بگۆڕین کە لە دەسەڵاتماندان و لە ئەنجامیشدا گۆڕانکاری گەورەی ئەرێنی لەسەر ژیانی خۆمان و دەوروبەرمان دروست دەکەن ژیانیشمان ئاسانتر دەکەن. خوای گەورە هەمومان لە دەردو بەڵا بەدوور کات و هانمان بدات بۆ ئەوەی لەپەراوێزی ترس و زیانەکانی کرۆنایا بتوانین هەندێک وەبەرهێنانی ئەرێنی بکەین.  


  هیوا سەید سەلیم   دوای ئەوی سوپای توركیا لە ئیدلب تووشی شكست  سەربازی  بوو، كە تیایدا بە دەیان سەربازی وڵاتەكەی و چەندین تیرۆرستی نزیك لە خۆی كوژران.  وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو شکستە سەربازیە، وە بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوڕپا و هاوپەیمانی ناتۆ كە توركیا ئەندامی ئەو هاوپەیمانیەیە، توركیا هەڵسا بە کردنەوەی دەروازە سنووریەكانی لەبەردەم هەزاران كۆچبەر، تا رووبکەنە وڵاتانی ئەورپا، لە پڕۆسەیەكی بە قاچاغبردنی رێكخراو، بەدەیان هەزارهاوڵاتی كە هەڵگری رەگەزنامەی جۆراوجۆرن بۆ سنوورەكانی یۆنانستان و بولگاریای بەڕێكرد.   قەڵفڕكردنی (تهریب)  پەنابەران، پرسێكی سیاسیە کە توركیا دەستی بۆبردووە،  توركیا دەیەوێت پرسی پەنابەران وەک  كارتی فشار بۆ سەر وڵاتانی ئەورپی بەكاربێنێت، بۆ ئەوەی دەستكەوتی سیاسی و ماددی دەستكەوێته. هەروەها  لەپا‌ڵ پرسە سیاسیەکە ئەو بابەتە پرسێكی یاسایشە، چونكە قەڵفڕكردنی پەنابەران تاونێكە پەیوەستە بە رێكەوتنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان، تایبەت بە رووبەڕوبونەوەی تاوانی رێكخراو، كە بەقاچاغ ناردنی پەنابەرانیش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی رێكخراو.  ئەو تاوانە كە ئەمجارەیان توركیا ئەنجامی دەدات، هەموو سیماكانی تاوانی ریكخراوی تێدایە لەوەی بە بەرنامە و ئاشكرا پەنابەران هاندەدا و ناچاریان دەكات كە بە نایاسایی روو لە وڵاتی دیكە بكەن، وەك چۆن بینیمان كارئاسانی بۆ هەزاران پەنابەركرد لە رێگەی ئۆتۆبوسەوە گواستنیەوە بۆ خاڵە سنووریەكان. خاڵی دووەمی تاوانی رێكخراو وەك لە یاسا نێودەوڵەتیەكان هاتووە، بریتیە لە مەترسی ئەو پرۆسەیەی توركیا دەستی بۆ بردووە لە هاندانی پەنابەران،  مەترسی لەسەر گیانی هەزاران كەس لە خەڵكانی سڤیل درووست دەكات، كە ئەمەشیان پێچەوانەی یاسا و رێسا  نێودەوڵەتیەكانە، چونكە بە هاندان و ناچاركردنی ئەو پەنابەرانە گیانیان دەكەوێتە مەترسیەوە، لەبەرئەوەی  پڕۆسەكە بە ئاسایی و یاسایی بەڕێوە ناچێت بگرە قاچاغە. دەوڵەتی توركیا جگە لەوەی لە یاسا نیشتمانیەكانی خۆشیدا، یاسای تایبەتی هەیە سەبارەت بە بەقاچاغ ناردنی پەنابەران، هەروەها لەوبارەیەوە چەندین ریكەوتنی تایبەتی واژۆكردووە،  سەبارەت بە رێگری لە كۆچی پەنابەران، دواین رێكەوتنامەش كە لە نێوان توركیا و یەكێتی ئەوڕپا واژۆكراوە،  ریكەوتنامەی ٢٠١٦ بووە،  كە لە بەرامبەر رێگری توركیا لە چوونی پەنابەران بۆ ئەوڕپا، لایەنی دووەم ساڵانە هاوكاری ماددی توركیا دەكات بە بڕی ٣ێ ملیار یۆرۆ. توركیا ئەوجارەیان هەموو بیانوەكانی بریتیە لەوەی فشارێكی زۆری پەنابەرانی سوریای لەسەرە،  وە  شەڕی ئیدلب فشارەكانی سەر تورکیای بۆ لە ئەستۆگرتنی کاروباری پەنابەران زیاتركردوە، بەڵام ئەو راپۆرتانەی كە لەنێو پەنابەرەكان بڵاودەكرێنەوە پێچەوانەكەمان پێدەڵێن، لەوەی كەمترین ژمارەی ئەو پەنابەرانەی توركیا قەڵفڕیان دەكات،  هەڵگری رەگەزنامەی سوریایین و لە نێو ئەوانیش كەمترینیان خەڵكی دەڤەری ئیدلبن . كارتی پەنابەران كە توركیا وەك فشار بەرامبەر ئەورپا بەكاریان دێنێت، تا ئێستا كارتێكی بێكاریگەر بووە، چونكە وەك باسمانكرد توركیا دەستی بۆ پرسێكی نایاسایی بردووە،  كە لە رۆژگاری ئەمڕۆمان پرسێكی جدی جیهانیە، ئەویش پرسی كۆچی نایاسای پەنابەرانە، كە كێشەی ئابووری و بێكاری لەو ولاتانە درووستكردووە كە لێشاوی پەنابەران رووی تێدەكەن، وڵاتی یۆنانستان بە نموونە. ئەم کێشەیە وا لە ولاتانی ئەورپا دەكات كە بۆ لەمەودوا متمانەیان بە توركیا نەبێت، چونكە ئەگەر جاران توركیا بە نەهێنی ولاتی ترازێتی كۆچی نایاسایی بووە، ئەوا ئەمجارەیان بەبەرچاوی هەموو دونیا دەرگای لەبەردەم كۆچی نایاسی كردۆتەوە، گیانی دەیان هەزاران هاوڵاتی سڤیل وەک کارت دژی وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردێنێت، بێباک لەوەی چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە چیان بەسەر دێت، لەوەی لە برسان دەمرن، یان لەسەرمان رەقدەبنەوە، یان دەبنە قوربانی شەپۆڵەکانی دەریا. •    قەڵفڕکردن= تەهریب  


هەردی مەهدی میکە گێڕانەوە مێژووییەکان و بەڵگەنامەکان، ئاماژەی ئەوەیان لێهەڵدەهێنجرێت زۆرینەی پەتا‌ جیهانگرەکان، کە زۆربەی سەرچاوەکانی لە دووسەدەی ڕابردوودا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووە، عێراق و ئێران ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و ئەم جووتە دراوسێیەش بۆیەکیان گواستۆتەوە،‌ زۆرجار ناوچە کوردنشینەکان پردی گواستنەوەکە بوون، بەتایبەت مەرزەکانی گەرمیان و سلێمانی/کرماشان و سنە، ئێران بە کۆرۆناوە هەشت جار، ڕووبەڕووی پەتای جیهانگر بۆتەوە، توندترینیان ئەوەی ساڵانی 1824 و 1904بوون، هەردووکیان لە عێراقی عوسمانی هەناردەی ئێرانی قاجاری کراون، ئەوەی یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ پاش گەمارۆی بەغدا لەلایەن دەوڵەتی قاجارەوە، بەڵام پاش کشانەوەیان، سەربازانی ئێرانی پەتابڵاوەکەی ئەوسای بەغدایان بردەوە ناوچەی کرماشان و پاشتر سەرجەم شارەکانی ئێرانی ئالودەکرد. هەرچی پەتای 1903_1904یشە کە‌ کاریگەرتر و کوشندەتر بوو، بەهۆی زیارەتی ئێرانییەکان بوو بۆ مەزارگەکانی شیعە لە سامەرا و نەجەف و کەربەلا بوو، کە لەوێ پاش تێکەڵبوونیان لەگەڵ سەردانکەرانی وڵاتانی دی، لەگەڵ خۆیان بردیانەوە و بەسەر دەوڵەتی قاجار (ئێرانی ئێستادا)بەشیانەوە... لە سەرجەم پەتاکاندا، توێژینەوە مێژووییەکان نیشانی دەدەن، پیسوپۆخڵی، بێمتمانەیی بە حکومەت، کەمتوانایی چارەسەرگە و تیمارخانەکان، خورافات و ئاین و ملنەدانی پیاوانی ئاینی بۆ ڕێنماییەکان و دواجار پەیوەندیەکان و تێکەڵی خەڵک لە بۆنەکاندا، هۆکارەکانی بڵاوبوونەوە و کۆنتڕۆڵنەکردنی پەتاکان بوون. ئێستاش هەر هەمان فاکتەر لەم دوو وڵاتە جێکەوتەیان هەیە و هاندەرن بۆ تەشەنەسەندن. گەر حکومەتی ئێران و مەلامەزهەبیەکانیان لە هەفتەی یەکەمدا، بەگوێی ڕێنمای تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندرووستی خۆی بکردایە، بەدڵنیایی ناوچەکە و ئێرانیش ئارامتر دەبوون، ڕێک ئەوکاتە کە وتیان با هاتوچۆی قوم دابخرێت بەڵام هەژموونی ئایەتوڵاکان و کەسابەتی یاسیی و بازرگانەکان نەیانهێشت! ناکرێت لەبەر نیەتخوێندنەوە‌ و گومان، ئەو هەموو تەرمانەی چین و ئێران نەبینرێن. شیکاری پەتا زانست و ئەزموونی پێویستە، نەک گومان و "پێمووایە" و عەقیدەپەرستی. قورئان لە فەرموودە و سوننەت گرنگترە (لاتلقوا بایدیکم الی التهلکە)، شەهید بەشەهید دانانرێت گەر خۆی بکاتە مردوو، دەبێت پاش بەرەنگاریی و هەوڵ بۆ دنیا و مرۆڤدۆستی شەهید بێت، وشەی شەهید گەر تەفسیری مرۆڤسەنتەریی بۆ نەکرێت مەترسیدارە، ئاخر شەهیددۆستی داعشفیکرەکانی بەرهەمهێنا. بۆیە وەک چۆن پێویستە سەرجەم یاریگا، باڕ، زانکۆ، قوتابخانە، هۆڵ و بەرنامە قەرەباڵغەکان دابخرێن مزگەوت و پەرستگاکانیش هەروا، مرۆڤ میحوەری بوونە. خێرایی بڵاوبوونەوە و پەیوەندییەکان، نەخۆشیی ئاسایی و ڤایرۆسەکان دەکەنە پەتا، گەرنا ئەوان (ڤایرۆسەکەن) هەمیشە نزیک و هاوڕێ و مشەخۆری سەر دنیا و جەستەی مرۆڤ بوون. گەر وابکەین دەمێنینەوە و ئەمە و هی دیکەش تێدەپەڕێنین و ئەوسا هەم نەورۆز و هەم مەولودی ئازیز جارێکیتر دەکەینەوە. حەیفە شارستانیەت و ڕۆحی ئینسان بە کۆرۆنا لەباربچێت.


بەیار عومەر عەبدوڵا یۆنانی کۆن سیستەمێکی فیدرالی هەبووە؛ هەر ناوچەیەک حکومەتێکی تایبەت بەخۆی هەبووە، بەڵام هەمویان یەک پایتەختیان هەبووە کە بریتی بووە لە ئەسینا. یەکێک لەو حکومەتانە ناوی سپارتا بووە و کەوتۆتە باشوری یۆنانەوە.  خەلکی سپارتا بە جەنگاوەری ئازا و چاونەترس ناسرابوون لەبەر ئەوەی حکومەتی سپارتا هەر لە سەرەتاوە ڕاهێنانی جەستەیی و مەشقی سەربازیان بە منداڵەکانیان دەکرد لەسەر چۆنێتی شەڕکردن و چاونەترسی. ئەمەش وایکردبوو کە خەلکی سپارتا، کە پێیان دەوترێت سپارتان بە ئازاترین و کاریگەرترین هێزی شەڕکەر لە ناو یۆنانی کۆندا بناسرێن. بەپێچەوانەی خەلکی ئەسینای پایتەختەوە کە زیاتر سەرقاڵی خوێندنەوە و نوسین و فەلسەفە بوون و کەمتر شارەزای هونەری شەڕکردن بوون.  لە ساڵی ٥٠٠ بۆ ساڵی ٤٥٠ پێش زاین، واتە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ فارسەکان و یۆنانیەکان لە شەڕدا بوون. ئەمەش بەوە دەستیپێکرد کە کۆرشی پاشای فارسەکان و دواتریش داریوش دەستیانکرد بە داگیرکردنی بەشێکی یۆنان. دواجار سپارتانەکان تاکە هێز بوون کە فریای یۆنان و ئەسینا کەوتن و توانیان سوپای فارسەکان تێکبشکێنن و لە یۆنان دەریانبکەن، ئەگەرنا فارسەکان خەریکبوو تەواوی یۆنان داگیربکەن. دوای تەواوبونی جەنگ، سپارتانەکان کە خۆیان بە براوەی شەڕ دەزانی و دەیانویست دەسەڵاتیان پێبدرێت، لەگەڵ حکومەتی ئەسینا کەوتنە شەڕەوە کە ٣٠ ساڵی خایاند. لە شەڕەکەدا سپارتانەکان بردیانەوە چونکە خەلکەکەی زیاتر شارەزای بواری سەربازی و جەنگ بوون.  دواجار سەرکردەکانی ئەسینا کە زانیان بە شەڕ دەرەقەتی سپارتانەکان نایەن، ناچار پەنایان بردە بەر ئەوەی کە بە پارە و پۆست و هەندێک ئیغرائاتی تر فەرماندەکانی سپارتا لە خشتەبەرن و بیانکەن بە گوێڕایەڵی خۆیان. واتە ئەوەی بە شەڕ پێیان نەکرا، توانیان بە فریوی پارە و پۆست بەدەستی بهێنن و سپارتانەکانی پێلاوازبکەن. ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە کە پارتی هاوشێوەی ئەسینای کۆن بەدرێژایی شەڕی نەگریسی ناوخۆ دەرەقەتی یەکێتی نەهات و نەیتوانی لەناویبەرێت، چونکە یەکێتی هاوشێوەی سپارتانەکان زیاتر شارەزای جەنگ بوون، پارتی ناچار پەنای بردە بەر ئەوەی بە فریوی پارە و پۆست و هەندێک ئیغرائاتی تر بەشێکی بەرچاو لە فەرماندەکانی یەکێتی لاواز و گوێڕایەڵ بکات.  شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕینی ١٩٩١ یش یەکێتی دەوری سەرەکی هەبوو تێیدا (کە ئێستا سەرکردەکانی دابەش بون بەسەر یەکێتی و گۆڕاندا)، بەڵام لەبەر ناکۆکی ناوخۆیی و لاوازی بەرامبەر فریوی پارە و پۆست و غەریزە، پارتی بوو بە خاوەن ماڵ و باقیاتیش بوون بە میوان. دواتریش بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی سنوری سەوز باوەڕیان وابوو کە بزوتنەوەی گۆڕان لەجیاتی یەکێتی دەتوانێت بەرامبەر پارتی بوەستێتەوە و خزمەتی ئەم سنورە بکات، بەڵام دواجار پارتی توانی لە ڕێی ئەوەی بیانخاتە حکومەتەوە بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی فعلیان بداتێ بۆ خزمەتی ئەم سنورە، خەلک لە گۆڕانیش بێئومێد بکات.  هەر هێزێک بیەوێت هەڵسێتەوە و ببێتەوە بە خاوەنی بڕیار و ئیرادەی سەربەخۆ و بتوانێت خزمەتی ئەم سنورە بکات، دەبێت خۆی لەو کەسانە ڕزگاربکات کە وەک سپارتانەکان ئیرادەیان لاوازە بەرامبەر فریوی پارە و پۆست و غەریزەکانی تر. 


دانا ھەڵەبجەیی   ئەم پەتایە، ئەم تاعون و ئاوڵە و کۆلێرا و مەلاریایە، دنیای چاک سەرقاڵ و وروژاندووە. مرۆڤایەتی لە سەرەتاکانی مێژوودا تا سەرەتای سەدەی بیستەم زۆرلەم جۆرە ڤایرۆسەی  ھاوچەشنی کرۆنای بەخۆیەوە بینەوە، بەڵام کەس ئاگای لە کەس نەبووە و  وڵات و تەنانەت کیشوەرەکان بێ ئاگان بوون لە یەکتر، پەتاکان وئافاتاکان لەم کۆرۆنایەش مەترسیدارتر بوون و بەڕێشیانکردووە. ھەرچەند بە ملێۆنەھا مرۆڤی لەناوبردووە و ھیچ چارەیەکشی نەبووە، ئەمە سەراڕی ئەوەی زانست و چارەی دەرمانیش وەک ئێستا پێشکەوتوو نەبووە، بەڵام وەک ئێستا گۆی زەوی نەتۆقاندووە. ئەگینا جاران زۆرتر بەو ڤایرۆسە جۆراوجۆرانە  زیاتر بە ملێۆنەھا مردوون نەک ئێستا بە سەدھا. بەڵام ئەمڕۆ سۆسیالمیدیا و تەکنەلۆژی دنیای تەنیوە و ھەرتاکێکی ئەوپەڕی دونیا ئاگای لەوپەڕی دونیا ھەیە.   ئاڵای زەرد بە ھەر ماڵێک و بەلەمێک و کالیسکەیەک بوایە، مانای تووشبوانی مەرگی ئەگرتەوە. ئیتر ئاڵای زەرد مانای تاعون و مەرگ بوو، خەڵکی پێ ئاگادار ئەکرایەوە کە کەس نزیکی نەبێتەوە، کەرنتیرەش ھەر لەو کاتەوە سەری ھەڵدا و چل ڕۆژ خەڵکی تووشبویان گێرۆدەی شوێنێک ئەکرد و نیمچە زیندانییەکی ڕێزدارانە بوو. تەنانەت  ھیتلەر بۆ قێزەوەنکردنی جووەکان ئەستێرە شەش نوکەکەی جولەکانی لە پارچە قوماشێکی زەرد درووستکردبوو و ئەیکردە قۆڵیان، بۆ ئەوەی کە وا نیشان بدات کە جووەکانیش وەک نەخۆشی تاعون مەرگھێنەرن و خەڵک  پێوێستە خۆیانی لێ دوور بخەنەوە و بناسرێنەوە. بە کورتییەکەی پەتای ڤایرۆس و بەکتریا و نەخۆشی بە کۆمەڵ، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ھەبووە و بە ملیۆنان مرۆڤی کوشتتووە، بەڵام  ھیچ کاتێک وەک ئەم کۆرۆنایە ناوبانگی نەبووە و خەڵکی نەتۆقاندووە، ئەرێ خۆ ھەر دوێنێ بوو ئەنفلۆنزای کۆتر ومرێشک و بەراز و مانگا بڵاوببوویە، لەمەش زیاتر خەڵکی تووشکرد و کوشتی، کەچی خەڵکییان وەک ئێستا ھەراسان نەکردبوو، ئاخر چونکە ناوی ئەنفلۆنزا( ھەڵامەت) ی پێوە بوو و ئەوەندە ترسی نەبوو، بەڵام ئەم ناوە ڕێتمدار و مۆسیقییە و سەرنجدارەی کۆرۆنا، سام و ھەیبەت و ئاوازێکی تایبەتی خۆی ھەیە کە لە خۆیەوە مرۆڤ ئەبێت گرنگایەتی پێ بدات. باشە ئەگەر ئەم بەڵایە ھەر وا بەردوام بێت خۆ ئەگەر مرۆڤەکانی  دونیا  نەکوژێت، ئەوا دونیا سەقاڵی خۆی ئەکات. بەڵام ئەی نابێت پرسیار بکرێت ئەمە تا کەی بەردەوام ئەبێت، تاکەی ئەم خەڵکەی سەر گۆی زەوی پێوەی سەەقاڵ ئەبن؟. کەی کۆتایی دێت و چارەکەی چییە؟!. ئیتر دونیا  بچوک بووەتەوە و دەسەڵاتداریی جیھان بە تانک و تۆپ ناکرێت، جەنگی ڤایرۆس و بەکتریا ئاسانترینترینە میتۆدی تۆقاندن و خۆڕادەەستکردنە بۆ زلھێزوکەی جیھان. ئەوەتا لە کوردستان شەڕە لەسەر ئەوەی کە موسڵمان توشی نابێت و ئەوەی بە کۆرۆنا ئەمرێت ئەچێتە بەھەشت و شەھیدە!. تەنانەت دونیای ئایین و فەلسەفە وزانستی ھێناوەتە ژێر پرسیار و سایکۆلۆژی مرۆڤەکانی ھێناوەتە ژێر تاقیکردنەوە. بەڵام  ئەوەتا وڵاتێکی وەک تورکیا و میسر لە میللەت و جیھانی ئەشارنەوە کە ئەو کۆرۆنایە نەھاتۆتە وڵاتەکەیان، کە من پێم وایە بۆ ئەوەی کە ئەم ھاوینە ھەموو ئەورپا ڕوویان تێبکات، کە گوایە ئاسایشترین شوینن بۆ پشوو و ئاسودەیی، ئاخر لە نیوەی زیاتر داھاتی وڵاتەکەیان لەسەر گەشت و گوزارە!. ھەولێرەکەی خۆشمان ھەمان ڕۆڵی تورکیا ئەبینێت، کەواتە ئەم کۆرۆنایە ھەم مەرگە ھەم تۆقاندنە، ھەم ئابووری و سیاسەت. ئەگینا ڤایرۆسێک لە سەدا سێ بکوژێت و بە تێکەڵەی ئامپولی ئایدز و ھەڵامەت چارە بکرێت، ئیتر ئەم ھاشوھوشەی بۆ چییە؟.


سەركەوت شەمسەدین لەم ئەزمونە کەمەی ئێمە لە بەغداد بوین دەرفەتێکی گەورەبوو بتوانین لە نزیکەوە سەوداو مامەڵەکانی پارتی و یەکێتی لە بەغداد باشتر تێبگەین، بزانین پرسە گرنگەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چین، پێوەرەکان بۆ دۆست و نەیار لە بەغداد چین، هێزەکانی ناوەراست و باشور و رۆژئاوای عێراق لەسەر و لە چیدا ناکۆکن لەگەڵ هەرێم؟ بۆ پارتی هێواش هێواش کار بۆ گەراندنەوەی مالکی دەکات، بۆ ناتوانن لەگەڵ سەدر سیاسەت بکەن؟ بۆ وەزیری داراییەکەی سەر بە پارتی بۆ رۆژێکیش پارەی ئەو کۆمپانیایانە دواناخات بەڵام لە ئاست دواکەوتنی موچە و پارەی جوتیارانی هەرێم بێ دەسەڵاتە؟ هەموو ئەمانە بێ کارکردنی ورد لە بەغداد تێگەشتنیان زەحمەتە. ئەوەی بۆ ئێمە رونبویەوە کە هەردوو حیزب خاوەن چەندین گرێبەستی زەبەلاحی سەدان ملیۆن دۆلارین لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراق (بۆنمونە کۆمپانیای کار ی سەربە پارتی و قەیوان ی سەربە یەکێتی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی کارەبا و نەوت ی عێراق بەهای گرێبەستەکانیان نزیکەی دوو ملیار دۆلارە). چەندین گرێبەستی تر لەگەڵ کۆمپانیای هاوبەشی سەربە نوری مالکی و گروپی عەساییب وهەندێ لە بازرگانە سنوننەکان. ئەم گرێبەستانە بەشێوەیەک کراون و پارێزراون کە دەستبۆبردنیان زەحەمەتە. ئەمانە کە سودی هەردوو حیزب و هێزەکانی ناوەراست و باشوری تێدا پارێزراوە (بۆ نمونە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت کە بەشی زۆری کۆمپانیای سەربە پارتی و یەکێتین)، خاڵی بەیەک گەشتن و ململانێی پارتی و یەکێتی و هێزەکانی باشورە، نەک پرسی موچە و بودجە و پارەی جوتیاران. چەند جارێک هەوڵ هەبوو بۆ لێکۆڵینەوە لەم گرێبەستانە بەڵام هەرزوو لێکۆڵینەوەکان پەکیان کەوت. کاتێک  پەرلەمانتارێکی کوتلەی نەسر ی سەر بە عەبادی  بابەتی ئەم گرێبەستانەی وروژاند  کوتلەی پارتی کەوتنە لۆبیکردن و هەوڵدان بۆ دەمکوترکردنی، هەتا وەزیرێکی پارتی لە بەغداد بە عەبادی وتوبوو "ئەگەر ئەو پەرلەمانتارەتان بێدەنگ نەکەن، ئێمەش مەلەفمان لایە لەسەرت." کاتێکیش بەزۆر توانرا بابەتی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کارەبا و نەوت  بکرێت کە هەردوو کۆمپانیای قەیوان و کاریشی دەگرتەوە، پارتی لەرێگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکەیەوە بابەتەکەیان داخست و دواتر لیژنەیەک پێکهێنرا بەڵام لیژنەکە نەیتوانی هیچ کۆبونەوەیەک بکات و ئەنجامی نەبوو. بۆیە گرێی سەرەکی نێوان پارتی و یەکێتی لەگەڵ بەغداد (کە لەسەر زۆر بابەت ناکۆکن جگە لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کۆمپانیاکانیان) کێشەی موچە و بودجە و کێشەی پارە جوتیاران و کەرکوک نیە.  یەکێتی کە تەواوی نوێنەرە کوردەکانی کەرکوکی بۆخۆی قۆرغ کردووە هیچ شەرێکی جدی بۆ مافی کەرکوک لە بودجە و دامەزراندن نەکرد، هیچ کارێکی جدی بۆ پێکهێنانی لیژنەی کاتی مادەی ۱٤٠ نەکرد.  پارتی یەک رۆژیش دانیشتنی پەرلەمانی بۆ دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان تەرخان نەکردوە، بەتایبەت شەنگال و مەخمور کە میدیاکانی شین و رۆرۆیانە. ئەوپەری بێ ئاگاییە پێتوابێت لەدوای ۲٠۱٠ ەوە پارتی و یەکێتی جگە لە گرێبەست و بەرژەوەندی حزبی هیچ جۆرە بابەتێکی بەرژەوەندی گشتی ستراتیژی کارکدنیان نەبووە لە بەغدا. هەموو ئەو شەرفرۆشت نە بە محمد تۆفیق عەلاوی سەدر هیچ پەیوەندی بە بودجەی کوردستان و کەرکوک ەوە نیە، بەڵام بۆ فریودانی حزبەکانی تر لە کۆبونەوە فەرمیەکانی ئەوەی پێیدەوترێت گەلەکۆمەی کوردایەتی داواکاریەکان کۆمەڵێ خاڵی کۆنکرێتین، بەڵام قسەی جدی لەپشتی پەردە دەکرێت کە جگەلە پارتی و یەکێتی حزبەکانی تر هیچ بەشدارییەکیان پێناکرێت و وەک بوکەڵە لەلایەن پارتی و یەکێتی ەوە بەکاردەهێنرێن. سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فراکسیۆنی ئایندە ن. پارێزگای سلێمانی


‎هاودەنگ فاروق   ‎بەڕێکەوت سایتێکی ناوعەنتیکەم هاتە پێش چاو، سەرنجی ڕاکێشام، ناوی "درەو" میدیا بوو. ئاخر" درەو" لە بادینان واتا " درۆ"، گوتم: سایتی واش پەیدا بووە؟! کلیکێکم لە سەرکرد، کەیلی درۆ و بوختان و ڕق و قینێكی پەنگخواردوو بوو، ناو و ناوەڕۆك هەر هەمووی چەواشەکاری و ئاوەژووکردن بوو.   ‎ماوەیەکە، مۆدیلێکی نوێ لە ناو فەوزای سۆشیال میدیای کوردیدا هەڵتۆقیوە، جاران سایت و پەیجی بندیوار، بۆ ناودەرکردن، درۆیان بڵاو دەکردنەوە، ئێستا ئیشەکە بۆتە تیجارەت، درۆ بکە، ‎جنێو بدە، دراوی خۆت وەرگرە.   ‎خۆش ئەوەیە: ئەو جنێوفرۆش و درۆفرۆشانە ناوی خۆیان ناوە سەربەخۆ و هەر قسە دێتە ناو قسان، لافوگەزافی سەربەخۆییمان پێ دەفرۆشن، ئیتر گلەییان لی ناكەین، چونكە ئەوانە كار و پیشەیان بووەتە فرۆشتن جا لە خۆیانەوە بگرە تا درۆ و تەنانەت نیشتمان و گەل، هەمووی بە عانەیەك دەدەن.   ‎دیارە جەماعەتی سایتی ناوبراو ناسراون و، بەشێکن لە پاشماوەی مەکینەی ئیڕهابە فیكرییەكەی جاران، کە هەر بۆ ئەو ئیشە ناموبارەکە ساز درابوون.   ‎سایتی درۆ، لە زۆربەی حزبەکانەوە نەفەریان بۆهێناوە، بۆ ئەوەی هەموویان بدۆشن، ئەوەی پوڵیشیان پێنەدات، پەلاماری دەدەن. بۆ ئەم بازاڕگەرمیەشیان، وەک هەمیشە پارتی باشترینە.   ‎ئەمانە کە زۆرینەیان لە بەر لاساریی و بێ مۆڕاڵی لە حزبەکانیان دەرکراون، ئێستا وەک شاگردی بێ باڵن، بە جووتە ڕاپۆرت دەنووسن، کێ تێردراویان کات، ئەو باوکیانە و کلکیان لەوێ تۆز دەکات.   ‎سایتی "درەو" میدیا، کە هەر ناوەکەی پڕ بەپێستی خۆی پێ بڕاوە، ڕاپۆرتێکی بێ نرخ و پڕ لە زانیاریی ئاوەژووکراوی بڵاوکردۆتەوە گوایە: سەرۆک بارزانی، ڕێککەوتنێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا هەڵوەشاندۆتەوە).   ‎پێشتریش گوتومانە، سەرۆک بارزانی کێشەی شەخسیی لە گەڵ هیچ کەسێک نەبووەو نییە لە بەغدا، بەڵام کێشەی لە گەڵ ڕوانگەی شۆڤێنی و هەموو ئەوانەیە، کە دەیانەویست بە کەڵەگایی ئەجێندای خۆیان بەسەر گەلی کوردستان و عێراقدا بسەپێنن، سەرۆک ئەوە قەبووڵ ناکات، جا لە مالیکی بێت یا عببادی و عەلاوی و هەر كام لەوانەی ڕووگەی هومێدی ئێوەن..   ‎ئەگەر سەرۆک بارزانی شکستی بەم هەوڵانە هێنا، هەروەک لە پەیامەکەشیدا هاتبوو: بە پشتگیری و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان بوو، کە توانرا، ئەم سەرکەوتنە بۆ گەلی کوردستان و عێراق بێتە دی، ئەو شانازییە بۆ یەکڕیزیی هەموو ئەو لایەنە کوردستانییانەشە، کە لە ژێر چەتری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێم کۆ بوونەوەو، بە یەک دەنگ و یەک پەیامی کوردستانیانەیان ڕووبەڕووی هەوڵەکانی بەغدا بوونەوە، شاندی هاوبەشی حزبەکان و هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان بە سەرۆکوەزیری کاندیدکراویان ڕاگەیاند، دەبێ بەخۆیدا بچێتەوە، لایەنە کوردستانیەکان ڕازی نین، لە دەرەوی دەزگا فەرمییەکانی کوردستان، نوێنەریان لە بەغداوە دابنرێن. ئەمەش سەرلەبەری ئەوهەواڵە چەواشەکاریانەی ئەم سایتی و کەسانە بە درۆ دەخاتەوە.   ‎ئەوە سەرکەوتنی یەکڕیزیی میللەتی کورد بوو، بێگومان ئەو میدیاکارە دراودۆست و ئەونانخۆرانەشی کە لە بەغداوە بەناوی پارلەمانتاری کورد دەوروخولی عەلاوییان دەدا و وەعدی گەورەیان وەرگرتبوو، ئومێدبڕاو کران، بۆیە ناهەقیان نییە کە سێرە لە پارتی و بارزانی دەگرن و فرمێسکیش بۆ عەلاوی دەبارێنن، خەونی گەورەیان ئەوە بوو کە بەڵکو عەلاوی بێت و یەکەم ئیشی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بێت، بەڵام ئیڕادەی گەلی کوردستان سەرکەوت و ئەوانیش زمان لە دەست درێژتر گەڕانەوە.   ‎ لێرەوە هێندەی شەرمەزاریی ئەوان، سەربەرزی و شانازی بەو كەسانە بڕاوە كە بەدیهێنەر و پارێزەری ئەو یەكڕیزییە بوون و لە سایەی ئەو یەكڕیزییەوە سەركەوتنیان بۆ میللەتەكەیان بەدیاری هێناوە.   * رۆژنامەی هەولێر


حلمی ره‌سول ره‌زا له‌ پاش ئه‌وه‌ی محمد تۆفیق عه‌لاوی نه‌یتوانی كابینه‌كه‌ی پێك بهێنێ، ده‌هۆڵی یه‌كرزی و فرۆشتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی لێره‌و له‌وێ لێدرایه‌وه‌و لایه‌نگرانیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان کەوتنە هۆنینەوەی چیرۆک و بارزانیش وه‌ك پاڵه‌وانی تێكدانی ئه‌م پێكهانه‌ وێنا كرا؛ ئەمەش هەمووی بەهۆی ئەوەی گوایە گه‌وره‌ترین پلانی دژی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان شكست پێ هێناوه‌. من لێره‌دا نامه‌وێ فاڵ بۆ ئه‌وه‌ بگرمه‌وه‌، دژ بونه‌كه‌ی بارزانی له‌ ئاینده‌دا ده‌چێته‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ یاخود حزبی و شەخسییەوە‌، یان بێ بەڵگە ناتوانم بڵێم ئەوەی روویدا بەراستی ئاکامەکەی باش ئەبێت بۆ کورد یان بەپێچەوانەوە، چونکە زۆر جار شای و لۆغان بۆ شتێک کراوە کە دواتر سەرلەبەری بەزیان بەسەر خەڵکدا شکاوەتەوە.  ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجی من بوو، تازە راوێژكارێكی کۆنە نەیاری بارزانی له‌ باره‌ی پێكنه‌هاتنی ئه‌م حكومه‌ته‌وه‌، هه‌م وه‌ك مێژوونوسێك و هه‌م شیكاركارێك و هه‌م وه‌ك فاڵگه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌ناو كه‌وتوه‌و له‌ مێژوویی دێرێنی عێراقه‌وه‌ هێناویه‌تی تاكو ئه‌م شازده‌ ساڵه‌ی دوایی و هه‌ر هه‌مووانی وه‌ به‌ر ته‌شه‌ر داوه‌و پێی وایه‌ هیچ یه‌كێك له‌ عێراقدا دیموكراسی نیه‌ و وه‌ك به‌رگریكارێك هاتۆته‌ مه‌یدان و شیوه‌ن بۆ خه‌ڵكی سه‌ر جاده‌ ده‌كات، دیارە ئێمە شاهیدی ئەوەین کە  خه‌ڵك و خوێنی رژاوی سه‌ر سەرشەقامی سلێمانی ئه‌وی كرد به‌ده‌م سپی و له‌و رێگایه‌وه‌ گه‌یشت به‌و مه‌رامه‌ی كه‌ ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێ و له‌ مونته‌ڵه‌قی هێزه‌وه‌ خۆی نمایش ده‌كات (ئه‌مه‌یان هه‌ڵئه‌گرم بۆ دەنگدەرانی فه‌قیرو هه‌ژاری گۆڕان كه‌ به‌سه‌ر پشتی ئه‌واندا رۆشتوه‌و ئێستا له‌ ئه‌مانێكی بێ سنوردایه‌ و رڵی راوێژكاری روقایم دەبینێ‌). راوێژكاره‌كه‌ی بارزانی له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا هاتۆته‌ گۆو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحی خزاندۆته‌ به‌ناو پیلانێک كه‌ بەخەیاڵی ئه‌و باس دەکرێت، بۆ له‌باربردنی كورد دروست ‌ببوو، کاکی راوێژکار زۆر بێ ویژدانانه‌ ده‌یه‌وێ وێنای سه‌رۆك كۆمار به‌ پلانگێر دژی گه‌له‌كه‌ی بكات و له‌ هه‌مان كاتدا ژه‌هری دووبه‌ره‌كی به‌ قوڕگی هاوڕێكانیدا بکات و ده‌ڵێ: ویستویه‌تی تۆڵه‌ له‌ هاوڕێكانی نێو یه‌كێتی بكاته‌وه‌ به‌وه‌ی نه‌كراوه‌ به‌ سكرتێر.  هەرچەندە من و زۆرکەسی تر هیچ سه‌رمان له‌م هاوكێشه‌یه‌ ده‌رناچێت كه‌ راوێژكار بۆی چوه‌، چونكه‌ كاك به‌رهه‌م به‌ ئاشكرا و به‌ نوێژی نیوه‌رۆ له‌ سیسته‌می هاوسه‌رۆكی كشاوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی پشتیوانیشی به‌ هاوسه‌رۆكان داوه‌. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی ویستویه‌تی تۆڵه‌ له‌ پارتی بكاته‌وه‌، دیسان جه‌نابی راوێژكار ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌كی له‌ نێو ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا دروست بكات، چونكه‌ كاك به‌رهه‌م غه‌یری ئه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا له‌نێو په‌رله‌مان بردویتیه‌وه‌ و پاشانیش پارتی پێشوازی لێ كردوه‌و پشتیوانی بۆ هه‌وڵه‌كانی ده‌ربڕیوه‌؛ هیچ رەفتاریكی تری نەکردوە جێگای نیگەرانیی بێت..ئیتر نازانم پارتی له‌ پای چی له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ پشتیوانی ناكات. ره‌نگه‌ ئه‌م قسه‌ی پشتیوانی نه‌كردنه‌ له‌ گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ زۆر راست و دروست بێت، چونكه‌ به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی خۆیه‌تی و رقی له‌ ته‌به‌عیه‌ته‌ جا له‌ هه‌ر بوارێكی تریشدا بێت. ئه‌وه‌شی پێویسته‌ راوێژكاره‌كه‌ی بارزانی لێی تێبگات ئه‌وه‌یه‌، دەبێت راستگۆیانە ئەوە باس بکات، کە شه‌قام خه‌ڵكی حزبی ناوێت، ئێوەش باس لە پشتیوانی شەقام دەکەن وشەرەکەشتان لەسەر ئەوەیە وەزیرە دوبارەکراوەکان دابنرێنەوە یان هیچ نەبێت وەزیری حزبی بسەپێنن، پاشان شاندی هەرێم هاتونەتە بەغداد و خۆیان دانوستاندنیان لەگەڵ عەلاوی کردوە بەسەرۆکایەتی کاک نێچیرڤان، نەک کاک بەرهەم، ئەوان تارادەیەکیش رەزامەند بوون، بەڵام دواتر لەپشتی دامەزراوەکانی هەرێمەوە کاک مەسعود رێککەوتنی لەگەڵ هەندێک هێز کرد، کە پێشتر بە دوژمنی کورد ناسێنرابوون، بۆ تێکدانی رێککەوتنی شاندە کوردیەکە نەک نارەزایەتی لەدژی پیلانگێرییەک کە وەک ئێوە باسی ئەکەن، بۆیە لەراستیدا ئەوەی رویدا، کودەتا بوو بەسەر دامەزراوەکانی هەرێم بەناوی دژایەتیکردنی پیلانگێرییەوە، هەربۆیە دواتر کاک مەسعودیش لەباتی هەمووان دەستخۆشی لەهاوبەشەکانی کرد، نەک پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم.  دوا قسەش ئەوەیە ئه‌گه‌ر کاکی راوێژکار بەمەبەست سەر لە خۆی نه‌شێوێنی ده‌زانێ سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ئه‌و رێسایه‌ كاری كردوه‌ كه‌ شه‌قام و كه‌س و كاری خوێنڕژاوان داوای ده‌كه‌ن، خۆ گەر ئێوەش ئەوەنە خەمخۆری داخوازی شەقامن و باکتان بە دەنگی شەقام هەیە باجارێ واز بێنین لەشەقامی عەرەبی، باشترە خەمێک لەداخوازیەکانی شەقامی کوردی بخۆین خۆ لەهەرێم هەموو دەسەڵاتەکان لای بارەگای بارزانیە و بفەرموو پێی بڵێن، ئاورێکیش لەوخەڵکە داماوەی خۆمان بدەنەوە نەبا جارێکی تریش بەداخوازیی و نارەزایەتیەکانیان بوترێتەوە هەڵپەرین و داپەرین.


رێبوار کەریم وەلی ئەمجارەیان یەکێتی لە ئیمتیحانێکی سەخت دەرچوو؛ سەرۆک بەرھەم ساڵح و حەمەتۆفیق عەللاوی لەژێر پەردەی بێلایەنی و خەڵکی ناحزبیدا، لانیکەم سێ وەزیریان لە پشکی کورد خستبۆ ناو کابینەی لەدایک نەبووەوە. سێ وەزیر کە ھەرسێکیان، ئەگەر یەکێتیش نەبووبن، لانیکەم پارتی نەبوون. ھەر حزبێک لە جێگەی یەکێتی بوایە کە چەندین مانگ بۆ وەزارەتێک لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدیدا تەشەبوسیان بە دار و بەرد کرد و، پارتی رێگری دەکرد، ھەر بۆ تۆڵەسەندنەوە دەبوایە دەمودەست موبارەکەی حکومەتەکەی عەللاوی بکات. یەکێتی عەکسەکەی کرد. تەڵەکەی تەقاند و پشتی لە ئیجماعی کوردستانی نەکرد. پێدەچێ دوای نەمانی مۆتەکەی قاسم سلێمانی یەکێتی دەست کراوەتر بێت لە سیاسەتدا و، ھاوسەرۆکەکانیش نەیانویست لە یەکەم ھەنگاودا، تووشی بەریەککەوتن بن لەگەڵ پارتیدا تا ئەوکاتەی شوێن پێی خۆیان قایم دەکەن.  * شکستی عەللاوی لە پێکھێنانی حکومەت، شکستی سێکوچکەی قوم (بەرھەم ساڵح، عامری و سەدر) بوو. سەرەتا ھێندە بێمنەت و بوغڕا بوون کە حیسابیان بۆ ھیچکەس نەدەکرد. ئەم سێکۆچکەیە کە ھەر لە سەرەتاوە ھەوڵیان دا شەقام و رای گشتی بە کارەکتەرێکی ساختی ئێرانی و تا سەر ئێسقان حزبی و مەزھەبی ھەڵخەڵەتێنن، گرەویان لەسەر ئەوە بوو کە لەناو کورد یەکێتی و لەناو سوننەش گرووپگەلێک ھەن کە پشتیوانیان دەبن و(ئاغای) عەللاویش لەسەر کورسییەکە دادەنیشێت. بەڵام حیسابی ئەوەیان نەکردبوو کە ناوماڵی شیعە ھەڵتەکاوە. نەمانی حاجی ئەوانیشی بێ شوان کردووە. بۆیە راستە یەکڕیزیی کورد گرنگ و چارەنووسساز بوو، بەڵام ئەگەر شیعە لەناو خۆیان تەبا بان، بە دڵنیاییەوە، بێ کورد و سوننە، تەنانەت قونچکە حکومەتیشیان پێک دەھێنا.  * شکستپێھێنانی ھەوڵەکانی سێکوچکەی قوم، فەزڵەکەی بۆ کورد و سووننە و لەناو کوردیش بۆ پێداگریی سەرۆک بارزانی، ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێم و یەکڕیزیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان دەگەڕێتەوە. لەو کێشمەکێشەدا جیاوازیی کاریزمای بارزانی وەکو سەرکردە لە بەرامبەر سیاسییە پلە دوو و سێیەکان بەدیار کەوت. ھەبوون کە پێیانوابوو ئیتر خۆی بارزانی لە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی و ئاراستەکردنی سیاسەت و حوکمڕانیی عێراق ئاوا بووە، ئەمجارەیان گەڕانەوەیەکی پڕشکۆ بوو. بە شێوەیەک کە ئەمجارەش خەونی زۆرینەی سیاسی لە عێراق نەھاتەدی و ئەو ڤایرۆسەی کە وەک کڕۆنا لەناو جەستەی ھێزە سیاسییە کوردییەکان بوو، گوازرایەوە بۆ ناو ماڵی شیعە. یەک پەیامی بارزانی کە گوتی ئەگەر بێ کورد و سووننە دەتوانن حکومەت پێک بێنن، پیرۆزیان بێت، بەس بوو بۆ ئەوەی کۆتایی بە سێکوچکەی قوم بێت. *  پێداگریی سەدر و ئەوانی دیکە لەسەر سەرۆکوەزیرانێکی بێلایەن و تەکنۆکرات، کە بە قسەی خۆیان عێراق لەو مەینەتییە رزگار بکات، تا ئەو کاتە راستە کە لێرە بەدواوە، سەرۆک بەرھەم ساڵح کە موکەللەفە بەوەی کە تا دوو ھەفتەی دیکە کەسێکی دیکە بۆ پێکھێنانی حکومەت راسپێرێت، وەکو پارێزەری دەستوور و بێ جیاوازی ئەو شانسە بدا بە کەسانی دیکەش، نەک ئەوانەی لە قومەوە دەستنیشان دەکرێن. سیاسییەکانی شیعە لە 17 ساڵی رابردوو کەسیان نەما تاقی نەکرێنەوە، ھەموویان فاشل دەرچوون. با ئەمجارە سەرۆک بەرھەم ساڵح ئەو شانسە بداتە کوردێک یان سوننەیەکی تێکنۆکرات، یان لانیکەم ئەو شانسە بدرێتە کەسایەتییەکی وەکو ئەیاد عەللاوی کە شیعەیەکی لیبراڵ و دۆستی کورد و سوننەیە. تۆ بڵێی ئەو کاتەش جەنابی سەدر و عامری و، تەنانەت خۆیشی پشتیوانیی لێ بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێک دوور لە دەستێوەردانی حزبەکان؟  * پوختەی کەلام، ئەو حەمە تۆفیق عەللاوییەش ناوی دەچێتە ناو مێژووەوە، بەوەی کە لە دوای 2003 وە ئەوە یەکەم کەسە کە راسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەڵام نەتوانی حکومەت پێکبێنێت. RUDAW


مەجید ساڵح   (1) پسپۆرانی بواری (بەڕێوەبردنی قەیران)، هەموو قەیرانەکان جا سروشتی بێت یان ئابوری یاخود تەندروستی و سیاسی.... دەکەن بە پێنج قۆناغەوە کە بریتین لە: ١. چاوەڕوانی؛ ٢. راگەیاندنی مەترسی؛ ٣. رزگاربون؛ ٤. ئاسایی کردنەوە؛ ٥. بونیاد نانەوە. بەپێی ئەم مۆدێلە، پرۆسەی بەڕێوەبردنی قەیران بە پێشبینی کردن دەست پێدەکات و بە سەرلەنوێ بونیاد نانەوەی ئەوەی زیانی لێکەوتوە کۆتایی دێت. بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە زۆربەی وڵاتاندا، شتێکی چاوەڕوان کراوە بوو کە ئەم ڤایرۆسە ئەمڕۆ بێ یان سبەی خۆی دەگەیەنێتە هەرێمی کوردستان. بۆیە کارئاسانی کرد بۆ داموودەزگاکانی حکومەت تاوەکو بکەونە خۆیان و دۆخەکە بە مەترسیدان لە قەڵەم بدەن و بکەونە ئامادەباشی. بەپێی ئەم مۆدێلەی بەڕێوەبردنی قویران بێت ئێستا ئێمە لە قۆناغی دووەمداین و سێ قۆناغی دیکەمان لەبەردەمدایە. حکومەت چۆن مامەڵە لە گەڵ ئەو سێ قۆناغەدا دەکات؟ نامەوێ پێشبینی بکەم، ئەوە بەجێ دێڵم بۆ دوای تێپەڕبوونی قەیرانەکە. بەپێی پسپۆریەکەم کە راگەیاندنە، هەوڵدەدەم هەڵسەنگاندنێکی خێرا بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنی میدیاکانی کوردستان لەگەڵ قۆناغی یەکەم و دووەم بکەم. (2) بەو پێیەی زۆربەی میدیاکانی کوردستان لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاریدا پشت بە ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ دەبەستن، بۆیە لەهەندێ حاڵەتی کەمدا نەبێ، ئەگینا زۆربەی ئەو زانیارییانەی کە لەسەر کۆرۆنا ڤایرۆس بە خەڵکی ئێمە دەگەیشت و زۆربەشیان (هەواڵە تۆقێنەرەکان) بوون لە دەستی دووەوە بوو، بۆیە لە پرۆسەی وەرگێڕان و ئامادەکردنی زانیارییەکاندا هەندێکی لێ دەپچرا و هەندێکی دیکەشی بە شێواوی دەگەیشتە لای خەڵک، بە گەڕانەوە  و شیکردنەوەی ناوەڕۆک بۆ ئەو هەواڵ و زانیارییە ناکوک و دژبەیەکانەی کە میدیای کوردی لەکاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەدا بڵاویان دەکردەوە بۆت روون دەبێتەوە کە ئەو کەناڵانە چ فەوازیەکی زانیارییان لە لای خەڵک دروست کردوە چ سەرلێشێوان و سڵەژانێکی دەروونیان بەرپاکردوە. تەنانەت هەندێ کەناڵ ئەم دۆخەیان بە هەل زانی و بۆ زۆرکردنی بینەر و بیسەر و خوێنەر و هەژموون پەیداکردن لە دڵی خەڵکی ساف و ساویلکەدا، کەسانی دەجال و پۆخڵەواتیان دەهێنا قسەلەسەر ئەم قەیرانە تەندروستیە جیهانییە بکات کە زانایان تا ئەمڕۆش لە ناسینەوەیدا دۆش داماون. ئەو دەجالانە خواردنەوەی میز و پیساییان بە چارەسەر دەزانی، باری دەروونی خەڵکیان بۆ ئەوە رادەهێنا تەسلیمی ئەمری واقع ببن و مردنێک قەرزارن و گەر بەم ڤایرۆسەش مردن ترستان نەبێ، چونکە ئێوە بە پێچەوانەی کافرەکان بەهەشت چاوەڕوانتان دەکات. هەربەڕاستی لە (قۆناغی چاوەڕوانی)دا بەشیکی زۆری میدیاکانی هەرێم لە گۆمی لێڵدا مەلەیان کرد و خەڵکیان تاڕادەی تۆقاندن برد و گەمەیان بە ئەقڵی خەڵک دەکرد. بە هەمان شێوە لە قۆناغی (راگەیاندنی مەترسی) و ئیعلان کردنی حکومەت بەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمدا بارگەی داکوتاوە، بەشی زۆری میدیاکان بە تایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتەوە نزیکن، ١٨٠ پلە بایاندایەوە و کەوتنە هێورکردنەوەی دۆخەکە، لە هەواڵ و چاوپێکەوتنەکاندا، لەسەر یەک ئەو زانیارییانەیان بڵاودەکردەوە کە دۆخەکە هێندەش مەترسیدار نییە و ڤایرۆسەکە ئەوەندەش کوشندە نییە؛ ئەمەش رێک پێچەوانەی بۆچوونەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئەزمونی ئەو وڵاتانەیە کە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا دەستوپەنجە نەرم دەکەن و پێیان وایە زۆرمەترسیدارە گەر رووبەڕووی نەبینەوە.  لە کاتی روودانی هەر قەیرانێکدا کاری راگەیاندن نە تۆقاندنی خەڵکە بەو رادەیەی کە دەستوپێی خۆیان ون بکەن و تەسلیمی مردن ببن، نە سادەکردنەوە  و هێورکردنەوەی دۆخەکەشە بەرادیەیەک پشتێنی لێ بکەنەوە و بێخەم لێی دانشن.. ئەرکی ئەوان گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و رێنمایی راست و دروست و لەسەرچاوەی باوەڕ پێکراو و شارەزایە، نەک لە کڵاوچی و دەجال.. هەموو قەیرانێک سەرەتا و گەیشتن بە لوتکە و کۆتایی هەیە، ئەم قەیرانەش هەروایە، زوو کۆتایی هاتنی دەکەوێتە دەستی هەوڵەکانی حکومەت و پەیڕوکردنی رێنماییەکان لە لایەن خەڵکەوە. بەڵام گەر راگەیاندنەکان هەروەها نازانستیانە و بە ئارەزووی خۆیان و بە پێی میزاجی حزبەکانی پشتیان مامەڵە لە گەڵ سێ قۆناغەکەی دیکەدا بکەن، بە دڵنیایەوە لە شێواندنی باری دەروونی خەڵک و درێژکردنەوەی ماوەی قەیرانەکەدا رۆڵی گەورە دەبینن. * ماستەر لە بەڕێوەبردن و ژینگەی کاری میدیایی  


  شێرزاد شیخانی   به‌پێی زانسته‌ پزیشكییه‌كان ته‌وقه‌كردن و یه‌كتر ماچكردن یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ فایرۆسییه‌كان ، به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ، له‌وانه‌ش ده‌رده‌ پییسه‌كه‌ی ئێستای كۆرۆنا كه‌ خه‌رێكه‌ جیهان وێران ئه‌كا .. ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زانایانی پزیشكی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌وا زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێستیش به‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ له‌مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكتر .. له‌نێو به‌شێك له‌گه‌لانی دونیادا سڵاوكردن ورێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر ، مه‌رج نیه‌ به ‌باوه‌شگرتن و ماچوومووچ و ده‌ست ماچكردن ته‌عبیری لێبكرێ ، وه‌كو ئه‌بینین گه‌لانی ژاپۆن وچیینییه‌كان و زۆربه‌ی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ نووشتانه‌وه‌ سڵاو له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن .. گه‌لانی هیندستان دوو ده‌ست به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌گرن و ‌تۆزیك ئه‌چه‌مێنه‌وه‌ . له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌م سه‌رده‌مه‌دا باوه‌شكردن وماچكردن زۆر كارێكی عه‌یبه‌ و مایه‌ی ئیحراجییه‌ و قبوولی ناكه‌ن كه‌سێك باوه‌شیان پێوه‌ بكات . له‌لای خۆمان ئه‌م كلتووری باوه‌ش پێداگرتن و ماچومووچه‌ هه‌زاران ساڵه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا باوه‌ ، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و رێزو ئیحترام چوارجار ماچكردنی به‌رامبه‌ریشت ئه‌وپه‌ڕی رێزده‌رخستنه‌ .. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ تا ئێستا ئاساییی بووبێت ، پێویسته‌ له‌مه‌ولا شوێنگره‌وه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه‌ ، چونكه‌ هه‌م دیارده‌كه‌ ناشرینه‌ كاتێك پیاو پیاو ماچ ده‌كا ، هه‌م له‌رووی شه‌رعی ئیسلامیشه‌وه‌ حه‌ڕامه‌ پیاو ژن ماچ بكات . من پێشنیارێكم هه‌یه‌ حه‌زم كرد بیخه‌مه‌ به‌رده‌متان بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه‌و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووشمان ببێته‌ كلتوورێكی جێگره‌وه‌ی ئه‌م كلتوره‌ بۆماوه‌ سه‌قه‌ته‌ی ماچكردن وته‌وقه‌كردن . هیواداریشم هه‌مووتان پشتگییری بكه‌ن . پێشنیاره‌كه‌ش به‌مشێویه‌ :  ( بۆ سڵاوكردن پێمباشه‌ ده‌ست بخرێته‌ سه‌ر سه‌رو دواتریش ده‌سته‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر سینگ له‌گه‌ڵ تۆزێك مل چه‌ماندنه‌وه‌ .. ئه‌گه‌ر ویستیشت رێزێكی زیاتر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بنوێنێ ، ئه‌توانی له‌جیاتی جارێك ، دوو یان سێ جار ملت بچه‌مێنیته‌وه‌ ) .. پێموایه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانی باشتر ته‌عبیر له‌رێزگرتن له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌ی له‌و ماچوومووچه‌ی ئێستا كه‌ به‌ڕاستی كلتورێكی بێزاركه‌ره‌ره‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌وه‌ك رێزلێنان . با له‌ئێستاوه‌ 


سەید ئەكرەم    هەڤالان، خویندەڤانێن عەزیز ڤێ حیکایەتێ باش بخوین، بهزر و رامان تێفکرنێ تێدا بکەن، دا بزانین چ حیکمەت ل پشت ڤێ گوتنا پێشینەیادا هەیە...!! مە پاشەکەڤتێ خوە دڤێتن..بزانن چەند هەژاری و تێنەگەهشتن مە هەیە، برینا هزری و دەردی کەساتیا کوردی لباشور چەند و  کویرو  ب ئازارە...!! ئاخەک ۱٤۰۰سال داگیر کری، گەلەک بن دەست و هەژار،  ۱۰۰سەد سال سیاسەت، ٦۰شێست سال شورەش و کوشتن، هەزارەها شەهید و دەربەدەر، هەزارەها بریندار و سەقەت..دێروکێ بخوینە عێراقاکەڤن یا کوردان بو، دەولەتا کاشیا کوردی حاکمداریا عێراقێ دکر..تاکو سالا۱۹٦٨ بغداد یا کوردان بو، ۷۰٪ مللک و مال و بازرگانی و تاکو دەستهەلات یا کوردان بو...ژنشکەکێ شورەش و خەباتا بێ لوجیک..بەغدا چوو، میسل چوو، خەریکە کەرکوک ژی بچیتن..دهوک ، هەولێر، سلێمانی خەریکە پروسێسا تەعریب، تەتریک، تەفریسێ لێ دهێتن پەیادە کرن...پشتی سیهسالان دەستهەلاتا خوبخویی ل سەر ڤێ خەزینا سامانن، ل جەنەتا سەرئەردی، وەی هەوار ...من پاشەکەڤتێ خوە دڤێتن...کەڤل بئاڤێ دا چوو، ژنوی پسیارا کەڤلی دکەی...داخازا ئاخێ ناکەن، داخازا یاسایێ ناکەن، داخازا دادەڤانیێ ناکەن، داخازا بەرێ خوین و خوها چەندین سالی دایی ناکەن...مە پاشەکەڤتێ خوە دڤێتن...سیهسالە تو حوکمداری..بەغدا ۱۷ هەڤدە سالە ژ دەستێن سەدامی رزگار بویی...دسەر هەمی خرابیا هەی ل بەغدایێ، داخازا ئاخێ دکەن، دبێن مە وەڵاتێ خوە دڤێتن، مە حوکمێ یاسایێ دڤێتن، مە کەساتیا خوە دڤێتن...داخا موچە و بودجا ناکەن...لەو مانێ ئەوا ل بەغدایێ دهێتن کرن، تەختێ سیهسالێن  دەستهەلاتا دزو جەردەچیێن هەولێرێ لەقاند و هەژاند، دزانن ئەو خودان دەستورن و داخازیا عەدالەتێ دکەن...ئەو سەرکرد و بن گردێن سەر و مالێ مەتالان دکری  و دبنە  دەرڤەیی وەڵاتی،  کەیف و لەزەتا پێ دکەن،  دگەل سوزانی و بودیگاردێن تورک و عرەب و فارسی..دبێژن چریوو....ل دەمێ ڤەگەریانێ بقونێن ب باوەسیر و بکیرێن تژی ڤایروسێ ئێدزێ، ڤەدگەرهانە کوردستانێ...نوکە بەغدایێ کورسکێن وان هەژاندن و خەونێن وان کرینە کابوس...دبێژنێ هوین دێ چنە بن دارێ دادگەها گەلی...نوکە پێن وان لبن زکێ وان جووت بوینە....دهێتنە بیرا وان...دێهلال بایە، صەیێ ل بەغدایە...!! ژنوی ئەڤ بێ قیمەتە دزانن، ئەڤ پەندە باب و کالان بو وان هێلایە، دا کو بوخو بکەنە سەربور...ژنوی دزانن رامانا ڤێ پەندێ چیە...!! نوی دزانن ئەول بانە و صەیێ ل بەغدایێ و دزانن دێ گوهنێلێ ژ وان کەتن.....!! کوردێ هەژار ژی وەکی پەپیکا دکەتن هەوار....دبێژیتن مە پاشەکەڤتێ خوە دڤێتن....!! دەهلمن و ڤێ تێگەهشتنێ...براکا تو ل کیڤەی... داخازا ئاخێ بکەن، داخازا دادەڤانیێ بکەن...ئاخا مە کانیا زێریە، ئەقلێ مەهەبیتن...پێویستیا مە ب پاشەکەڤتی نینە، ئاخا خوە وەرگرین و باش وەبەرهێنانێ تێدا بکەین...مالا مە دێ بیتن جەنەت، ژیان دێ بیتن کەیف و لەزەت...بەس داخازا ئاخێ، دادڤانیێ، ئەقلێ ئازاد بکەن...هەرتشت وەک هەوە بڤێتن دێ چێبیتن...داخازا پاشەکەڤتی نەکەن، خونە خاپینن...بهایێن زۆر مەسترێ مەداینە...داخازیا بهایێن خویێن گەوهەری بکەن...براستی داخازیا موچە و بوجەی بەرنامەیەکێ پویچە و ئارمانجەکا بێ ووجە..!!



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand