گرینگی پێگه‌ی جیۆپۆلۆتیکی ئه‌فغانستان له سێ قۆناغدا!
2021-08-16 20:20:40
هونه‌ر حاجی جاسم
ئه‌فغانستان تاکه ولاتی کیشوه‌ری ئاسیایه، که ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا و ولاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له دیدی جیۆپۆلۆتیک ناسهکانیش ئه‌م جۆره تایبهتیهمهندی ده‌وله‌ت به پردی گۆڕانی هاوکێشه سیاسیه‌کان و ئابووری و سه‌ربازه‌کانی جوگرافیه‌ی سیاسی ئه‌م سێ هه‌رێمه داده‌نرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌فغانستان ولاتێکی داخراوه landlocked country بێ به‌شه له سنووری ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاکان، ئه‌مه‌ش بۆته خالێکی نه‌رێنی بۆ هێزی ئه‌م ولاته. هه‌رچی تایبه‌تیشه به سنووری جوگرافی ئه‌فغانستان له به‌شی باکووری رۆژهه‌لات به درێژایی 91 کم هاوسنووره له‌گه‌ل چین. له به‌شی رۆژهه‌لات و باشورریش به درێژایی 2670 کم هاوسنووره له‌گه‌ل ولاتی پاکستان. هه‌روه‌ها له به‌شی ڕۆژئاواش هاوسنووره له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی 921 کم. هه‌رچی به‌شی باکووریشه هاوسنووره له‌گه‌ل ولاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، وه‌ک تاجیکستان و ئۆزبه‌کستان و تورکمه‌نستان به درێژایی 2295کم.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی عه‌سکه‌ری سۆڤیه‌تی سالی 1979 ئه‌فغانستانیان تاکو سالی 1989 به زه‌بری هێزی سه‌ربازی ئه‌م ولاته‌یان گرت، دواتر به شکه‌ستێکی گه‌وره لێی ده‌رچوون، دواتر بووه فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو له سه‌ره‌تایی نۆههدهکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. ئێستاش ڕوسه‌کان پێیان وایه شکه‌ستی عه‌سکه‌ریان له ئه‌فغانستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی بلۆکی رۆژهه‌لات ههلوهشێتهوه و ئه‌مریکا به ته‌وای زال بێت به‌سه‌ر ئاسیای ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه ئه‌فغانستان خالێکی گرینگی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و سه‌ربازیه‌کان بووه له ئاستی جیهاندا، به‌تایبه‌ت یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان بلۆکی ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوا!.
له 40 سالی ڕابردوو ئه‌وه دووه‌م جاره ئه‌فغانستان دوو هێزی گه‌وره‌ی جیهانی لێی ده‌کشێنه‌وه وه‌کو "یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران" و ئه‌مریکا. ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌کات ئه‌فگانستان به‌سه‌ر "سێ قۆناغی گۆڕانکاری گه‌وره‌ی جیۆپۆلۆتیکی دابه‌ش بکه‌ین". قۆناغی یه‌که‌م بریتیه له دوای کشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت (( ڕوسه‌کان )) له ئه‌فغانستان کۆمه‌لێك لێکه‌وته‌ی گه‌وره‌ی به دوای خۆی داهێنا. وه‌ك هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران له سالی 1991 و جیابوونه‌وه‌ی چوارده ده‌وله‌ت لێی له" ئاسیای ناوه‌راست و به‌لقان و ئه‌وڕوپای ڕۆژهه‌لات". هه‌روه‌ها جه‌نگی هه‌شت ساله‌ی ئێران و عێراق له 1980 تاکو 1988!. "هێرشی صدام حسێن بۆ سه‌ر کوێت و لێدان و ده‌رپه‌ڕاندنی صدام له کوێت و که‌وتنی و به‌رپابوونی ڕاپه‌رینی 5 ئازاری سالی 1991 کوردستانی عێراق"!. لاوزکردنی صدام تاکو ئاستی که‌وتنی.
قوناغی دووه‌م هێرشی ئه‌مریکایه له 7 ئۆکتۆبه‌ری سالی 2001 بۆ سه‌ر تالیبان له ئه‌فغانستان و ڕودانی 11 سپتێمبه‌ری سالی 2001. دوای ئه‌م قۆناغه کۆمه‌لێك گۆڕانکاری سیاسی و عه‌سکه‌ری و ئابووری له ناوچه‌که هاتنه کایه‌وه. که لێره به کورتی ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین. وه‌ك که‌وتنی حوکمی تالیبان و قاعیده له ئه‌فغانستان له سالی 2001، که‌وتنی ڕژێمی صدام حێسن له عێراق له نیسانی سالی 2003، دروستبوونی حکومه‌تێکی ئیخوانی به سه‌رکردایه‌تی ره‌جه‌ب طیب ئه‌ردۆگان له تورکیا، دروستبوونی شه‌ڕی ناوه‌خۆی له عێراق له نێوان شیعه و سونه، هه‌لگیرسانی شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی، لە بەهاری سالی 2011 و روخانی حوکمی زین بن عابدین له تونس، روخانی حوکمی حسنی مباره‌ک له مصر، روخانی قه‌زافی له لیبیا، روخانی علی عبدالله صالح له یه‌مه‌ن و دروستبوونی شه‌ری ناوه‌خۆی له سوریا و دروستببونی کانتۆنەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و لاوزکردنی ئابووری تورکیا و ئێران و دروستبوونی داعش لە نیسانی 2014 و کۆنتڕۆلکردنی زیاد لە % 30 خاکی عێراق و جوله‌ی گؤرانی سیاسی له ئاستی ناوچه‌که به گشتی!.
به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان پڕدی جیۆپۆلۆتیکی و جیۆستراتیژیه له نێوان رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رکردایه‌تی ئێران و تورکیا له لایێك و باشووری ئاسیا به سه‌رکردایه‌تی و چین و هیند و پاکستان له لایێک تره‌وه، وه ئاسیا و ناوه‌ڕاست به سه‌رکردایه‌تی روسیا له لاییکی تره‌وه. وایکردووه قۆناغی سێیه‌م له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان و ڕاده‌ستکردنی حوکمی ئه‌م ولاته، به ده‌سه‌لاتی تالیبان له ئابی سالی 2021. ناوچه‌که بخاته به‌رده‌م سیناریۆی جیاواز، که نه‌خشه و سوکانی یاریکه زیاتر له ده‌ست ئه‌مریکیه‌کانه. بۆیه پرسیاره‌که لێره دایه که ئایه دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له خاکی ئه‌فغانستان چی ڕووده‌دات؟. وه هه‌روه‌ها سیناریۆکان چی ده‌بن له ئاستی نێوده‌وله‌تی و هه‌رێمی و ولاتانی ده‌وروبه‌ری ئه‌فغانستان؟. ئایه کام سیناریۆ زۆرتر ئه‌گه‌ری وه ڕاست گه‌ڕانی هه‌یه، وه‌کو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
سیناریۆی یه‌که‌م: دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئیسلامی به فۆرمێکی نوێ، له‌سه‌ر ده‌ستی تالیبان که جیاواز بێت له حوکمی نۆههدهکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
سیناریۆی دووه‌م: یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی، ئابووری و سه‌ربازیه‌کانی ولاتانی ناوچه‌که له ئه‌فغانستان، وه‌ك چین و روسیا و ئێران له لایێك، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له لایێکی تره‌وه!.
سیناریۆی سێیه‌م: لێدان له پڕۆژه‌ی ئاوریشمی چینی که ناسراوه به یه‌ک پشتێن و یه‌ك ڕێگا.
سیناریۆی چواره‌م: لێدان و لاوازکردنی قوتبه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆل و کاریگەری و پێگەی کورد چی دەبێت لە ناوچەکە؟!.
.........................
ماویه‌تی