ئاسایشی ئاو.... دابەشبوونی جوگرافی بەنداو و پرۆژەکانی ئاو

2025-09-28 19:59:41
درەو:
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛
🔹 (9) بەنداو بونیادنراوە، بە توانای گلدانەوەی (252 ملیۆن و 800 هەزار) مەتر سێجا، بە تێچووی (265 ملیار و 700 ملیۆن) دینار.
🔹 (6) بەنداویان بە تێچووی (224 ملیار و 100 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (84.4%) کۆی تێچووی بەنداوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە.
🔹 بەنداوەکانی (دێوانە و تووڕەجار) بە تێچووی (32 ملیار و 400 ملیۆن) دینار و ڕێژی (12.2%)ی تێچووی (9) بەنداوەکە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
🔹 تەنها بەنداوی (خنس) بە گوژمەی (9.2 ملیار) و ڕێژەی (3.5%) تێچووی بەنداوەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە.
🔹 کابینەی نۆیەم (10) پرۆژەی ئاوی جێبەجێکردووە و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کۆی پرۆژەکان توانای دابینکردنی (ملیۆنێک و 35 هەزار و 600) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەیان هەیە لە ڕۆژێکدا، بە تێچووی (ترلیۆنێک و 135 ملیار و 600 هەزار) دینار.
🔹 لە کۆی هەر (10) پرۆژەکە (4)یان بە تێچووی (851 ملیار و 700 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (75%) کۆی تێچووی پرۆژەکان، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە.
🔹 سێ پرۆژەی بە تێچووی (162 ملیار و 700 ملیۆن) دینار و ڕێژی (14.3%)ی تێچووی (10) پرۆژەکە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
🔹 سێ پرۆژەی بە گوژمەی (121 ملیار 200 ملیۆن) دینار و ڕێژەی (10.7%)ی تێچووی پرۆژەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە.
یەکەم؛ دروستکردنی بەنداو لە کابینەی نۆیەم دابەشبوونی جوگرافیان
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (9) بەنداو بونیادنراوە، بە توانای گلدانەوەی (252 ملیۆن و 800 هەزار) مەتر سێجا، بە تێچووی (265 ملیار و 700 ملیۆن) دینار.
لە کۆی هەر (9) بەنداوەکە (6) بەنداویان بە تێچووی (224 ملیار و 100 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (84.4%) کۆی تێچووی بەنداوەکان، بە توانای گلدانەوەی (222.8) ملیۆن مەتر سێجا بە ڕێژەی توانای گلدانەوەی (88.1%) کۆی بەنداوە بونیادنراوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە کە بریتین لە بەنداوەکانی (ئاقوبان، چەمرگە، دوین، گۆمەسپان، بەستورە و شەوگێڕ).
بەنداوەکانی (دێوانە و تووڕەجار) بە تێچووی (32 ملیار و 400 ملیۆن) دینار و ڕێژی (12.2%)ی تێچووی (9) بەنداوەکە، هاوکات بەتوانای گلدانەوە (23 ملیۆن) مەتر سێجا بە ڕێژەی (2.8%) توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکان، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
تەنها بەنداوی (خنس) بە گوژمەی (9.2 ملیار) و ڕێژەی (3.5%) تێچووی بەنداوەکان، بەتوانای گلدانەوەی (7 ملیۆن) مەتر سێجای ئاو بە ڕێژەی (2.8%) توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و گرافیکی بەنداوەکان).
خشتەی ژمارە (1)
گرافیکی بەنداوەکان
دووەم؛ پرۆژەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەم دابەشبوونی جوگرافیان
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (10) پرۆژەی گەورەی ئاوی جێبەجێکردووە و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کۆی پرۆژەکان توانای دابینکردنی (ملیۆنێک و 35 هەزار و 600) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەیان هەیە لە ڕۆژێکدا، بە تێچووی (ترلیۆنێک و 135 ملیار و 600 هەزار) دینار.
لە کۆی هەر (10) پرۆژەکە (4)یان بە تێچووی (851 ملیار و 700 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (75%) کۆی تێچووی پرۆژەکان، بە توانای گەیاندنی (711 هەزار) مەتر سێجا/ڕۆژانە بە ڕێژەی (68.1%) کۆی توانای پرۆژە بونیادنراوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە کە بریتین لە پرۆژەکانی ئاوی (فریاگوزاری ئاوی خێرا، قوشتەپە، پیرمام و دەوروبەری و تۆڕی ئاوی هەولێر).
پرۆژەکانی ئاوی (ڕانیە – چوارقوڕنە – حاجی ئاوا، دەربەندیخان و گۆپتەپە - چەمچەماڵ) سێ پرۆژەن بە تێچووی (162 ملیار و 700 ملیۆن) دینار و ڕێژی (14.3%)ی تێچووی (10) پرۆژەکە، هاوکات بەتوانای گەیاندنی (156 هەزار) مەتر سێجا ئاو/ڕۆژانە بە ڕێژەی (15.1%) توانای دابینکردنی ئاوی ڕۆژانە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
سێ پرۆژەی ئاوی (فایدە، ئاکرێ و گەیاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان) بە گوژمەی (121 ملیار 200 ملیۆن) دینار و ڕێژەی (10.7%)ی تێچووی پرۆژەکان، بەتوانای دابینکردنی (168 هەزار) مەتر سێجای ئاو/ ڕۆژانە بە ڕێژەی (16.2%)ی توانای دابینکردنی ئاوی ڕۆژانە، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە (خشتەی ژمارە (2) و گرافیکی پرۆژەکانی ئاو).
خشتەی ژمارە (2)
گرافیکی پرۆژەکانی ئاو
