( درەو میدیا ) حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێك بۆ هێزە ئەمنییەكانی كەركوك و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆئەوەی بێلایەن بن لە مامەڵەكردنیان لە دۆسیەی هەڵبژاردنەكان و ئاسایشی ناوچەكە بپارێزن. هەروەها عەبادی داواش لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ پشكنینی ئەو سندوق و ئامێرانەی دەنگدان كە تانەیان لێدراوە و ئەنجامەكان بۆ رای گشتی رابگەیەنێت لە پێناوی گەرەنتیكردنی سەلامەتیی هەڵبژاردنەكان.
( درەو میدیا/ سۆمەریە نیوز) دەیان كەس لە پێكهاتەی عەرەب لە پارێزگای كەركوك و داقوق خۆپیشاندانیان كرد و داوایان كرد دەنگەكانی پارێزگاكە بەدەست جیابكرێتەوە. پەیامنێری سایتی " سۆمەریە نیوز" رایگەیاند دەیان هاوڵاتی لە پێكهاتەی عەرەب و توركمان لە پارێزگاری كەركوك و داقوق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئایار خۆپیشاندانیان كرد و داوایان لە حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد بڕیاربدات دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاكە بە دەست جیابكرێتەوە بەهۆی ئەوەی ساختەكاری تێداكراوە. ئاشكراشیكرد خۆپیشاندەران لە داقوق خێمەیان داناوە و بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت." هاوكات ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند حزبە توركمانیی و عەرەبییەكانی كەركوك 24 كاتژمێر مۆڵەتیان داوەتە كۆمسیۆن بۆئەوەی بڕیاری جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست بدات بۆئەوەی ئەنجامی راستەقینەی هەڵبژاردنە ئاشكراببێت.
ئەنجامە نافەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دۆخی سلێمانی ئاڵۆزكرد، بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی و كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شویعی كوردستان بە ئەنجامەكان قایل نین و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان دەكەن. ئەو لایەنانە یەكێتی نیشتمانی كوردستان تۆمەتبارددەكەن بەوەی كە ساختەكاری كردووە و لە رێگەی هاككردنی سیستمی ئەلیكترۆنیی دەنگدانەوە دەستكاری دەنگەكانی كردووە لە بەرژەوەندی خۆی. گوشاری ئەو لایەنانە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی ناچاركرد سێ لیژنە بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات. یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە تۆمەتباركراوە بە هاككردنی سیستمی ئەلیكترۆنیی دەنگدان، ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە و بڕوای وایە كە ئەو ئەنجامانەی بڵاوكراونەتەو دەنگی فەرمیی حزبەكەیەتی. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند حزبەكەی بێ منەتە لە لێكۆڵینەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و پابەندی هەر بڕیارێكیش دەبن كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەریبكات. پیرە وتیشی ئەوانیش لە ئەنجامی دەنگەكانیان لە دهۆك و موسڵ و هەولێر ناڕازین و سكاڵا تۆماردەكەین. دەربارەی هاككردنی ئامێرەكانی دەنگدانیش سەعدی پیرە وتی: “سهرجهم پڕوپاگهندهكان ڕهتدهكهینهوه و ناكرێت له شارێك جیهازی دهنگدان هاككرابێت و له شارێكی تر هاكنهكرابێت ئهو سیستمه، سیستمێكی سهرتاسهرییه و ئهگهر هاككرابێت دهبێت لهسهرتاسهری عیراق هاككرابێت، خۆ ئهو سیستمه فهیسبوكی كهسێك نیه كه هاككرابێت. ئهو لایهنانهی كه ناڕازین، چونكه ئهنجامهكهیان به دڵی ئهوان نهبووه دهڵێن هاككراوه و ساختهكاری كراوه، ئهوه كۆمیسیۆنه بڕیار دهدات نهك ئهو لایهنانه ئهوانه دهیانەوێت له گهڵ گورگ گۆشت بخۆن و لهگهڵ مهڕیش شیر بخۆنهوه”. ئاڵۆزبوونی دۆخی شاری سلێمانی بەهۆی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە نافەرمیانەوە پارێزگاری سلێمانی هێنایە سەرخەت، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ پاراستنی بێلایەنی هیچ بەشدارییەكی نەكرد، لە پەیامێكدا داوا لە كۆمسیۆن دەكات گومانەكانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان برەوێنێتەوە، ئاماژە بەوەش دەكات ئەنجامە بەراییەكان گومانی لای هەمو قەوارە سیاسییەكان دروستكردووە. هەڤاڵ ئەبوبەكر لەپەیامەكەیدا دەڵێت “ئەنجامە بەراییە ڕانەگەیەنراوەكانی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی، گومان و ناڕاستی لای ھەموو قەوارە سیاسییەكان دروستكردوە و لەبری ئەوەی ھەڵبژاردنەكان ئارامیی وئاسایش بێنێتە كایەوە، بونەتە مایەی تێكدانی ئاسایش و ئارامیی خەڵك و قەوارە سیاسییەكان لە پارێزگاكەماندا”. پارێزگاری سلێمانی داواش لە كۆمسیۆن دەكات پەلە بكات لە یەكلایكردنەوەی بابەتەكە و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.
( درەو میدیا) ئیئتیلافەكەی ئەیاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانەوەی دەكات لە كاتێكی گونجاودا . ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە، ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی ساختەكاری و توندتیژی و كڕینی دەنگ بەشێوەیەكی بەربڵاو و بەشدارینەكردنی بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و مانەوەی حكومەتی ئێستا دەكەن وەك حكومەتی كاربەڕێكەر تا ئەو كاتەی دۆخەكە لەبار دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد. لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، تەمومژاوی ئەو ڕێوشوێنانەی كۆمیسۆن گرتویەتیەبەر لە دەنگدانی ئەلیكترۆنی، بەشێكی ترە لە هۆكارەكانی كەمی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان. بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی تائێستا بڵاوكراونەتەوە، ئیئتیلافی " النصر" بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لە پلەی یەكەم و بەدوایدا لیستی (سائرون) بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر لە پلەی دووەمی هێزە كێبڕكێكارەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكاندا هاتووە.
( درەو میدیا) (هێرشی سەر گردی زەرگەتە دوای چەندین تەلەفۆن و شەڕە قسەی نێوان سەركردەكانی گۆڕان و یەكێتی بووە ) لە دوای كاتژمێر 8ی شەو دوای بڵاوكردنەوەی بەشێك لە ئەنجامی بەرایی دەنگەكان و راگەیەنراوی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئامێری دەنگدانەكە هاكکراوە لەلایەن یەكێتیەوە، بافڵ تاڵەبانی تەلەفۆن بۆ سەركردەكانی گۆڕان دەكات و پێیان دەڵێت: پێویست ناكات بەو شێوەیە كاردانەوەتان هەبێت ئەوە ئەنجامەكەیە و پێویستە قبوڵی بكەن، بەرپرسانی گۆڕان پێی رادەگەیەنن ئەو ئەنجامە بە كێ قبوڵ دەكرێت، ساختەكاریش دەكەن بەو شێوەیە، بافڵ دەڵێت ئێمە پێمان باشە قبوڵی بكەن و ئیتر ئەوە ئەنجامەكەیە و تەواو، سەركردەكانی گۆڕانیش دەڵێن هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵناكەین، پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە كۆتایی دێت.( بەپێی وتەی سەركردەیەكی باڵای گۆڕان ) دوای نیو كاتژمێر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە تەلەفۆن بۆ سەركردەكانی گۆڕان دەكات و پێیان دەڵێت ئەو هەڵایەتان لە چیە ئەوە ئەنجامەكەیە و دەبێت قبوڵی بكەن، سەركردەكانی گۆڕانیش زۆر بە توندی وەڵامی دەدەنەوە و ماوەی زیاتر لە 20 خولەك شەڕە قسە و هەڕەشە لە نێوانیاندا روودەدات، لە كۆتاییدا شێخ جەعفەر بە سەركردەكانی گۆڕان دەڵێت: ئەگەر قبوڵی نەكەن دێینە سەرتان، سەركردەكانی گۆڕانیش دەڵێن بفەرموون وەرن چێتان لەدەست دێت بیكەن، دواتر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە هێزێكەوە دێتە سەر گردی زەرگەتەوە بە دۆشكە و ئاربیجی تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن و بەتایبەتیش قاتی دووەمی بینای مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كە شوێنی دانیشتن و كۆبوونەوەكانی نەوشیروان مستەفا بووە چەندین گولەی بەردەكەوێت و لە قاتی سێیەمی بیناكە كە ژووری سایتی سبەیە چەندین گولەی بەردەكەوێت، قاتی سەرەوەی بیناكە كە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕانە ئەویش ژمارەیەك گولەی بەردەكەوێت، واتە هێرشەكە بە رێكخراوی بووە و تەقەكردنەكەش ئامانجدار بووە، چونكە لەو كاتەدا لە قاتی دووەمی بیناكە لە شوێنی دانیشتنی نەوشیروان مستەفا وەفدی ( كۆمەڵ ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی ، گۆڕان ) لە كۆبونەوەدابوون. لە بەرامبەر ئەو تەقانەی هێزەكەی شێخ جەعفەر پاسەوانانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانیش وەڵامیان دەدەنەوە و بۆ ماوەیەك شەڕە تەقە دروست دەبێت و ژمارەیەك كەس برینداردەبن . ساتی تەقەكردن لە گردی زەرگەتە دواتر بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە لایەنگرانی دەكات بۆ پارێزگاری لە گردی زەر گەتە بێنە گردەكە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەچنە گردەكە بۆ پارێزگاری لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای شەڕە تەقەكەش سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە هەمان بینا دەبن كۆبونەوەكانیان چڕدەكەنەوە و بۆ پەیوەنیدكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە تایبەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، سەرەنجام رازی دەبن لیژنەیەكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بێتە سلێمانی لێكۆڵینەوە لە دەنگەكان بكات و جارێكی تر دەنگەكان بە دەست ببژێردرێنەوە . ............... تەواوی زانیارییەكان لە سەركردەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیراوە ...
د.دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ 13-5-2018، بەغدا سێ لیژنە دەنێرێتە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت : ئەو لیژنانە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیە لە سكاڵاكانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن. ئەنجامی بەرایی دەنگەدانی گشتی بۆ بەشێك لە هێزەكان جێگای شۆك بوو، هەرزوو بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند ئامێری ئەلیكترۆنی دەنگدان هاككراوە، دواتر هەریەك لە ( هاوپەیمانی، گۆڕان ، كۆمەڵ، یەكگرتوو) كۆبونەوە و ئەنجامی دەنگدانیان رەتكردەوە لە راگەیەندراوەكەدا، كە دوو خاڵی سەرەكی لەخۆگرتوە، تێیدا هاتووە: "كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەكانەوە". لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە: "داوای دوبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكەین". دەقی راگەیەندراوی هاوبەش 1- كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەكانەوە. 2- داوای دوبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكەین. سەركەوتن بۆ ئیرادەی حەقخوازانەی گەلەكەمان بزوتنەوەی گۆڕان – هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری – كۆمەڵی ئیسلامی – یەكگرتووی ئیسلامی 12ی ئایاری 2018
(درەو میدیا) بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی و یەكگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن لە كەركوك و هەرێمی كوردستان. ئەو چوار حزبە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند كۆی پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامەكەی رەتدەكەنەوە و پابەندی نابن و داواشیانكرد پرۆسەی دەنگدان لە هەرێم و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان ئەنجامبدرێتەوە.
( درەو میدیا) پارتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات دەنگی سندوقەكانی هەموو پارێزگاكانی هەرێم جارێكی تر بەدەست جیابكرێنەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانیش رەتدەكاتەوە. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا وتی:" به گوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكان و بهراوردكردنی دهنگی دهنگدهركهنمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكهكانی دیكهی ئهو پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، لهوهی كه بهشێوهیهكی ڕێكخراو دهستكاری دهنگی دهنگدهران كرابێت، مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی گوتیشی: بردنی سندووقهكانی دهنگدان گومانمان لهسهر دهستكاریی دهنگهكان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر دهكات، شایهنی باسه لایهنهكانی دیكهی بهشدار له پڕۆسهی ههڵبژاردن به ههمان شێوه گومانیان له پاكی و بێگهردیی پڕۆسهی ههڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی ههیه" وتەبێژی پارتی وتیشی :" وهكو پارتی ڕایدهگهیهنین، ئهو ئهنجامانهی راگهیهندراو قبووڵكراو نین و، داوادهكهین پڕۆسهی ژماردن به دهست ئهژمار بكرێ و، ئهگهر پڕۆسهی ژماردن به دهست له سهرتاسهری كوردستان ئهنجام بدرێ به كارێكی باشی دهزانین، تا گومانی ههموو لایهك بڕهوێتهوه و ئهمن و ئاسایش و سهقامگیری پارێزراو بێت." دەقی ڕاگەیەندراوەكە: به گوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكان و بهراوردكردنی دهنگی دهنگدهركهنمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكهكانی دیكهی ئهو پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، لهوهی كه بهشێوهیهكی ڕێكخراو دهستكاری دهنگی دهنگدهران كرابێت، ههروهها بردنی سندووقهكانی دهنگدان گومانمان لهسهر دهستكاریی دهنگهكان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر دهكات، شایهنی باسه لایهنهكانی دیكهی بهشدار له پڕۆسهی ههڵبژاردن به ههمان شێوه گومانیان له پاكی و بێگهردیی پڕۆسهی ههڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی ههیه. بۆیه وهكوو پارتی ڕایدهگهیهنین، ئهو ئهنجامانهی راگهیهندراو قبووڵكراو نین و، داوا دهكهین پڕۆسهی ژماردن به دهست ئهژمار بكرێ و، ئهگهر پڕۆسهی ژماردن به دهست له سهرتاسهری كوردستان ئهنجام بدرێ به كارێكی باشی دهزانین، تا گومانی ههموو لایهك بڕهوێتهوه و ئهمن و ئاسایش و سهقامگیری پارێزراو بێ. مهحموود محهممهد گوتهبێژی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
(درەو میدیا) كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە هەموو پارێزگاكاندا 44.52% بووە. ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند رێژەی بەشداریكردن لە دەنگداندا لەسەرتاسەری عێراقدا 44.52% بووە و كۆی دەنگدەران زیاتر لە 10 ملیۆنە و زیاتر لە 700 هەزار لەدەنگدانی تایبەتدا بەشداریكردووە و لە دەرەوەی عێراقیش ژمارەی دەنگدەران لە 179 هەزار تێپەڕیوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەبۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاند ئەركێكی گرنگ لەسەر شانی پەرلەمانتارانی نوێیە كە بریتیە لە پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر كە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەكانی هەموو عێراقییەكان بێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندوو هیواخوازن پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بەخێرایی و بە گوێرەی خشتەی دەستوریی بەڕێوەبچێت، بۆئەوەی عێراق بتوانێت بەرەو داهاتوویەكی زیاتر سەقامگیر و گەشەسەندوو بەردەوام بێت لە جموجوڵ.
بەرەی توركمانیی هۆشداریدەدات لە گڕگرتنی دۆخی كەركوك ئەگەر دەنگەكانی ئەو پارێزگایە بە دەست جیانەكرێنەوە و داواش لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكات بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگەی كەركوك بڕیارێك بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست دەربكات. ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەوەی لە ئەنجامی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكانی ئامادەیی حەویجە روویداە باشترین نمونەیە لەسەر دەستكاریكردنی ئامێرەكانی دەنگدان. ساڵحی داواشی لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد بڕیارێكی دروست بدات بۆ پارێزگاریكردن لە ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵگەی كەركوك بەوەی دەنگەكان ببرێنە بەغدا و بە دەست جیابكرێنەوە.
راكان جبوری پارێزگاری كەركوك رایگەیاند كێشە لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای كەركوك روویداوە و داواشدەكات لە بەغدا دەنگەكانی پارێزگاكە بەدەست جیابكرێنەوە. جبوری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی :" كەركوك عێراقێكی بچوككراوەیە و بە سیفەتی ئەوەی پارێزگارم چەند مافێكی یاسایی و دەستوری دەكەوێتە سەرشانم." جبوری وتیشی :" جوموجوڵێكی جەماوەریی لەدژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە، دوای ئەوەی دەركەوت كێشە لە پرۆگرامی ئەلیكترۆنی دەنگداندا هەیە، هۆشداریمان لەوەدا ، بەڵام بێ وەڵام بوو." پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت داواشیكرد سندوقەكانی دەنگدان بە سەرپەرشتی هێزە ئەمنییەكان سندوقەكانی دەنگدان ببرێنە بەغدا بۆئەوەی لەوێ بەدەست دەنگەكان جیابكرێنەوە."
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت لە هیچ دۆخێكدا پەنا بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست نابەن و پشت بە جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەبەستن و لەماوەی 48 كاتژمێریشیدا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت. لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " بغداد الیوم"، حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی:" كۆمسیۆن پشت بە جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنیی دەنگەكان دەبەستێت و لە ژێر كاریگەری هیچ دۆخێك پەنا بۆ جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان نابات." ردێنی وتیشی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانەوە دەربارەی ئەنجامێكی زۆری حزبێكی دیاریكراو بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە كۆمسیۆن لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە رادەگەیەنێت.
(درەو میدیا): هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات بەیاننامەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند، دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە. دەقی رونكردنەوەكە: روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەكەین كە یارییەكی ترسناك بەدەنگەكانی ئێوەوە كراوە و ژمارەی سەیرو سەمەری گوماناوی خراونتەڕوو، ئێمە بە وردی چاودێری دۆخی هەڵبژاردنەكانمان كردوەو بەهەموو پێوەرەكان ئەو ژمارانەی دەخرێنەڕوو دروست نین و یاری بەژمارەكان كراوە. داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بەرگری لە دەنگەكانی خۆیان بكەن رێگەنەدەن دەستی ساختەكاری بگات بە موقەدەراتی ئەوان و یاری دەنگەكانتانەوە بكرێت. ئێمە وەك هاوپەیمانی ئەو دەرئەنجامانە رەتدەكەینەوە كە خراونەتەڕوو، هەروەها هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەیەنە كارو هەموو رێگایەكی یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر بۆ داكۆكیكردن لە دەنگەكانی هاوڵاتیان، هەروەها كۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاگادار دەكەینەوە و رێگە نادەین دەرئەنجامی ساختەكاری فەرزبكرێت بەسەر هەڵبژاردنەكەدا، بەڵگەی ساختەكاریەكانیش ئەوەیە لە رێگەی فەرزكردنی دەنگەكانی چەند سندوقێكەوە ئەو راستیە دەركەوتوە كە بەشێوەیەكی رێكخراوەیی یاری بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە كراوە. هاوڵاتیانی خۆشەویست.. پێشتر دەسەڵات لەڕێگەی قۆرغكاری بازاڕو دزینی داهاتی وڵاتەوە ویستویەتی بەردەوامی بەدەسەڵاتی خۆی بدات، ئێستاش ئەیەوێت لەڕێگەی دزینی دەنگەكانی ئێوەوە جارێكی تر درێژە بەدەسەڵات و ستەمی خۆی بدات. هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری 12/5/2018