■ نیاز عهبدوڵڵا.. زنجیره درامای تاوان و پێشێلكارییهكانی دهزگا ئهمنییهكانی پارتی دیموكرات و یهكێتی نیشتیمانی له مانگی تهمموز، درێژكراوهی بهرجهستهكردنی ئهو عهقڵییهته ئهمنییهیه كه پێی وایه به زیادكردنی رۆژهكانی رۆژ ژمێری تاوان كوردستانێكی ئارام بۆ ئهو دوو حیزبه دروست دهبێت. بۆیه لێرهدا بهشێكی ئهو پێشێلكاریانه دهخهمه روو، كه له تهمموزدا ئهنجامدراون و قوربانیانی هێشتا لهژێر سزادان. یهكهم: زیاتر له ههفتهیهكه ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له قهزای چۆمان مامۆستا نهبهز ئاڵانی بهبێ بڕیاری دادگا و ههبوونی هیچ پێشینهیهكی تاوانكاری دهستگیركردووه. به پێی قسهكانی مستهفا شێخ محهمهدی هاوڕێی ئاڵانی، بیانووی دهستگیركردنهكهی پهیوهندی به سهردانی ناوبراو ههیه بۆ "باخهكهی له گوندی ئاڵانه كه دهكهوێته سنوری چالاكییهكانی پارتی كرێكاران و حیزبەکانی رۆژهەڵات". پێدهچێت بۆ قوڵكردنهوهی دۆستایهتییهكانی لهگهڵ توركیا پارتی دیموكراتی كوردستان ههر به پێشوازیكردن له سوپای توركیا بۆ ناو خاكی ههرێمی كوردستان و گۆڕینی هۆكارهكانی شههید كردنی ئهو چوار گهنجهی چۆمان به فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا نهوهستێت، بهڵكو هاووڵاتییانی ئهو ناوچانهش ماوه ماوه دهستگیر بكات كه دهكهونه سنووری ململانێی نێوان هێزه حیزبییهكان تا وهك سهرچاوهی بڵاوكردنهوهی ترس و تۆقاندن بهرامبهر به خهڵكی تر بهكاری بهێنێت. له مانگی ئازاری ساڵی 2017ش ئاسایشی پارتی له قهزای چۆمان، سالار چۆمانی چالاكوانی مهدهنی به بیانووی "چوونی به قاچاغ بۆ بهشداریكردن له ئاههنگی نهورۆز له قهندیل" دهستگیركرد. له كاتێكدا بهپێی لێدوانهكانی رێكخراوی سهرتاسهری پهنابهران له عێراق و ههرێمی كوردستان، دهیان ههزار كهس له رێگای قاچاغهوه ههرێمیان جێهیشتووه و سهدانیان له دهریاكان و بههۆی سهختی رێگا مردوون یان كوژراون، بهڵام دهستگیركردنی قاچاغچییهكان لهلایهن حكومهت رانهگهیندراوه. دهزگای ئاسایش له ههرێمی كوردستان به رادهیهكی هێند حیزبی مامهڵه لهگهڵ دۆسییهی ئهمنی دهكات كه یاسای ژماره 5ی ساڵی 2011ی دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان پیشێل دهكات. سنووری ئهو دهسهڵاتانهش تێدهپهرێنێت كه له یاسا بۆی دیاریكراوه و خهریكن ههرێمی كوردستان دهكهنه وڵاتێكی سیخوڕی و ژێردهستی ئهمنی حیزبی. بۆیه پێویسته دهستبهجێ نهبهز ئاڵانی ئازاد بكرێت و قهرهبووی ماددی و مهعنهوهی بۆ بكریتهوه. دووهم: داخستنی ههردوو كهناڵی تهلهفزیۆنی ئازادی و ئازادی سپۆرت به بڕیاری وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان له كاتژمێر 4:18ی ئێوارهی رۆژی 26ی تهمووز، ئهمهش دوای پێڕاگهیاندنێكی تهلهفۆنی كۆمپانیای میكس میدیا بۆ بهڕێوبهری كهناڵی ئازادی. له ساڵی 1992 وه كهناڵی ئازادی دامهزراوه و پهخشی كردووه، دوای داواكردنی مۆڵهت و رهتكردنهوهی له لایهن وهزارهتی ناوخۆ، دواجار كهناڵهكه داخرا. هیوا عومهر بهڕێوبهی گشتی كهناڵهكه راگهیاندووه "چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆكراوە بێ ئەنجام بووە لەوەرگرتنی مۆڵەت، ئێمە ئامادەین پارەی ساڵانە بدەین بەڵام وەزارەتی رۆشنبیری ئامادە نییە پارەكەمان لێی وەربگرێت". ئهو وتوویهتی "پێوەری پێدانی مۆڵەت و رێگادان بەكاركردن بەدەزگا راگەیاندنەكان لەسەر بنەمای ئەوەیە تاچەند ئەو كەناڵە لەخزمەتی چینی حكومڕانی هەرێمە". بڕگهی یهك له ماددهی 13ی یاسای ژماره 17ی ساڵی 1993ی پارته سیاسییهكانی ههرێم رێگا به حیزبهكان دهدات كهناڵی راگهیاندنیان ههبێت، بهڵام ئهم كهناڵهی حیزبی شیوعی نهك ههر مۆڵهتی فهرمی كاركردنی پێنهدرا بهڵكو داخرا. ئهو رێكارانهی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان له راگرتنی پهخش و داخستنی كهناڵهكان ئهنجامی دهدات 100% پێچهوانهی بنهما یاساییهكانی كاری رۆژنامهوانییه له ههرێم، بهڵام وهزارهتهكانی ناوخۆ و ئاسایش كه مۆڵهتیان به كاری كهناڵهكانی فهتحوڵڵا گولهن دابوو له كوردستان، تائیستاش ئاماده نین به كهناڵه راگهیاندنهكانی حیزبی شیوعی بدهن. داخستن و پێنهدانی مۆڵهت به بهشێك له كهناڵهكان بههۆی نهبوونی رهزامهندی وهزارهتی ناوخۆ له كاتێكدایه، خودی بهرپرسانی دهزگا ئهمنییهكانی وهك مهسرور بارزانی و لاهور شێخ جهنگی كه دهزگا ئهمنی و سیخوڕییهكانی ههرێم بهڕێوه دهبهن، خاوهن چهندین دهزگای راگهیاندنن و له ماوهی رابردوو جگه له گوله پارهشیان لهبری گوله بۆ بێدهنگ كردنی میدیاكاران بهكارهێناوه و پلانیان وایه له داهاتوو بهرههمی فراوانبوونی ئهم جۆره له میدیای ئهمنی سیخوڕی حیزبی فراوانتر بهكهن. پێویسته وهزارهتی رۆشنبیری به زووترین كات ئهم رێگرییه و داخستنی كهناڵهكه چارهسهربكات به پێدانی مۆڵهتی كاركردنی كهناڵهكه و، وهزارهتی ناوخۆش دهستبهرداری دهستتێوهردانی حیزبی بێت له مامهڵهكردن لهگهڵ كهناڵهكان. ههروهها قهرهبووی زیانی داخستنی كهناڵهكه و ماوهی پهخش نهكردنیان بكرێتهوه. سێیهم: له سهرهتای مانگی تهمموزهوه ئاسایشی یهكێتی نیشتیمانی ههریهك له: شۆڕش رهئوف - سهرۆكی رێكخراوی پیرهمهگروون، قادر عهلی - كارگێڕی رێكخراوی پیرهمهگروون، بڕیار جهلال - كارگێڕی رێكخراوی پیره مهگروونی دهستگیر كردووه به بیانووی "كاركردنیان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان دژ به خراپی خزمهتگوزاری كارهبا و نهبوونی دهرمانی پێویست". لهو رۆژانهی ئهم سێ چالاكوانه گهنجهی تیایدا دهستگیركراوه تائێستا، چهند جارێك بهرپرسانی یهكێتی له سهرۆك كۆمارهوه تا پهرلهمانتاران و میدیاكارانیان، نیگهرانییان له دهستگیركردنی خۆپیشاندهرانی باشووری عێراق دهربڕیوه و داوای خۆپیشاندانی ئازادانهیان كردووه. بهڵام زانیارییهكان له پیرهمهگروون پشتڕاستی ئهوه دهكهنهوه، بهشێك لهو گهنجانهی خواستیان بۆ ئهنجامدانی خۆپیشاندان ههبووه و ههیه له ترسی دهستگیركردنیان ناوێرن له ماڵهكانی خۆیان بمێننهوه. مامهڵهی دهزگای ئاسایشی یهكێتی لهگهڵ ئهو سێ چالاكوانه مهدهنییه، دژ به یاسای ژماره 1ی ساڵی 2011ی رێكخراوه ناحكومییهكان و یاسای ژماره 11ی ساڵی 2010ی رێكخستنی خۆپیشاندانه. یهكێتی به دهستگیركردنی گهنجان نهك ئاماژهی چارهسهركردنی كیشهكان ناخاته روو، بهڵكو توانای خۆی بۆ سهركوتكاری زیاتر دهردهخات. پێویسته یهكێتی قسهكانی لهبارهی ئازادی خۆپیشاندان بكاته كردار و دهستبهجێ ئهو سێ چالاكوانه ئازاد بكات و مهترسی دهستگیركردن لهسهر گهنجان و چالاكوانانی تر كۆتایی پێبهێنێت، پێویسته ئهو سێ دهستگیركراوه له رێگای یاساوه قهرهبوو بكرێنهوه. چوارهم: له 12ی تهمموزهوه ئاسایشی پارتی دیموكرات ههڤرێست شوانی خوێندكاری بهشی یاسا و ئهندامی تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگای كوردستانی دهستگیركردووه. زانیارییهكان باس له ههوڵی ئاسایشی پارتی دهكهن بۆ دادگایی كردنی ناوبراو به بیانووی "هاندانی بۆ تیرۆر و توندوتیژی". ههڤرێستی گهنج "به ئاسانی له لایهن خێزانهكهی نابیندرێت" و تائێستا "هۆكاری گرتنهكهی بۆ خۆی و خێزانهكهی" روون نهكراوهتهوه. دهزگا ئهمنییهكانی ههرێمی كوردستان بۆ سهركوتكردنی ئهو دهنگانهی ناڕهزایهتییان لهبهرامبهر حوكمڕانی ناڕهشیدی ههرێم ههیه، ههڵدهكوتنه سهریان و جگه له سزادانی كهسییان دهخوازن بیانكهنه نموونهیهك بۆ ترساندنی كهسانی تر. ههڤرێستیش یهكێكه لهو كهسانهی دهخوازن بیكهن به ئامرازی ترساندنی خهڵك و راددهی سنورداركردنی ئازادی سیاسی له ههرێمی كوردستان، هاوشێوهی ئهو سنوورداركردنه سیاسییهی بهسهر تهڤگهری ئازادی و ئهندامهكانی سهپێندراوه. ئاسایشی پارتی پێویسته دهستبهجێ ههڤرێست شوانی ئازاد بكات و قهرهبووی مهعنهوی و زیانهكانی بكاتهوه. پێنجهم: بهكارهێنانی رووداوی تیرۆریستی 23ی تهمموز بۆ دهستبهسهرداگرتنی باڵهخانهی پارێزگای ههولێر به ئامانجی لێدانی سیاسی له كۆمهڵی ئیسلامی، بهبێ ئهوهی له دادگایهكی دادپهروهرانه تۆمهتهكان سهلمێندرابن. بڵاوكردنهوهی راگهیهندراوی بێ ناوهڕۆك سهلمێندراو له لایهن ئاسایشی پارتی له ههولێر مهترسییهكانی بهردهم كاری تیرۆریستی له ههرێمی كوردستان كهم ناكاتهوه، بهڵكو متمانهی نێوان هاووڵاتییان و دهزگا ئهمنییهكان بۆ پرسی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر لاواز دهكات. بۆیه مهترسی راستهقینه ههیه دهزگا ئهمنییهكانی ههرێمی كوردستان دۆسییهی بهرنگاربوونهوهی تیرۆر و یاسای ژماره 3ی ساڵی 2006ی بهرنگاربوونهوهی تیرۆر بۆ سهركوتكاری دهنگه جیاوازهكان و ئازادیخوازان بهكاربهێنن و ههڵمهتێكی دیكهی تاوانكاری له پهنادا جێبهجێ بكرێت. دهبێت ئهم گهمه مهترسیداره بووهستێندرێت.
■د. هەردی مێد.. له دوای رووداوهكهی ٢٣\٠٧\٢٠١٨ كه سێ ههرزهكاری توندوتیژكراو دهچنه نێو باڵهخانهی پارێزگاری ههولێر به مهبهستی ئهنجامدانی چالاكیهكی تیرۆرستی، ههندێك پێشنیاری ئهوه دهكهن دهبێت مزگهوتهكان دابخرێن چونكه بوونهته كارخانهی بهرههمهێنانی تیرۆر و زهبروزهنگ. به كورتی، ئهمان پهیوهندیهكی میكانیكی، واته راستهوخۆ و بێ ئهملا و ئهولا، له نێوان تیرۆر و مزگهوتدا دادهنێن. ههروهك ئهوهی ئهوانهی به نیازی تیرۆر و تیرۆرستین جگه له مزگهوت خانهیهكی دییان نهبێت بۆ پهروهردهكردن و توندوتیژكردنی كهسانێك كه ئهگهر و ئامادهگی ئهم جۆره كارانهیان دهشێت له لا دروست بكرێت. بهڵام، له ههمووی پڕكێشهتر ئهوهیه ئهوانهی ئهم جۆره گریمانانه دهكهن پێمانناڵێین چۆن مزگهوت تیرۆر بهرههمدههێنێت. ئهوهی مزگهوت دهكات به كارخانهی تیرۆر خودی مزگهوت خۆی نییه، چونكه دواجار مزگهوت له خودی خۆیدا هیچ نییه جگه له بهرههمی كرده و رهفتاری نوێژكهرانی نهبێت. به مانایهكی دی، بۆ تێگهشتن لهوهی چۆن مزگهوت دهبێت به لانهی بهرههمهێنانی توندڕهوی، دهبێت لهوانه بكوڵرێتهوه كه له ڕێگهی مزگهوهوه ههوڵی دروستكردنی بیر و رهفتاری توندڕهوی دهدهن. بۆ تێگهشتن له مزگهوت دهبێت لهو كهسانه تێبگهین كه رۆژانه یان ههفتانه پهیوهندیان بهم دهستگایهوه ههیه و به كردار و رهفتار و سهردانیان ئهو بینایهی ناونراوه مزگهوت ئهمان به مزگهوت و شوێنی عیبادهتی دههێڵنهوه. دهنا مزگهوت هیچی لهو ماڵ و بینایانه جیاوازتر نییه كه له دهوروبهرماندان و وهك ماڵ، دهستگا، قوتابخانه، تد، رۆژانه مامهڵهیان لهگهڵدا دهكهین. به مانایهكی دی، ئهوهی بینایهیهك دهكات به مزگهوت خودی بیناكه نییه، بهڵكو هاتوچۆ و رهفتاری ئیمانداران و ئهو جۆره پهیوهندیانهیه كه ئهمان لهگهڵ ئهم بینایهدا دروستی دهكهن وهك مزگهوت. بۆیه، ههڵهیهكی گهوره و دهستنیشانكردنی سهقهته لهو كاتهی دهڵێین مزگهوت تیرۆر بهرههم دههێنێت. چونكه به گوزارشتێكی لهم بابهته ههم مزگهوت دهكهینه بونیادێكی روح لهبهر، له كاتێكدا كه روحلهبهر نیه، ههمش ههموو ئهو مرۆڤانه دهشارینهوه كه بزوێنهر و بیناكهری مزگهوتن و رۆژانه ئهم دهستگایه بهرههمدههێننهوه. ئهوهی تیرۆر بهرههم دههێنێت مزگهوت نییه، بهڵكو كهسانێكن كه یان بۆ بهرژهوهندی تایبهت و سیاسی، یان به قهناعهتهوه بروایان به كار و چالاكی توندڕهوی ههیه و پێیانوایه له ڕێگهی ئهم كارانهوه خوا و مزگهوت بهرههم دههێننهوه. كهواته، فۆرم و سومعهی مزگهوت ههم له سهر وتاربێژهكهی ههم له سهر نوێژكهرانی وهستاوه. ههر ئهمان دهتوان مزگهوتێك له یهك گهڕهكدا بكهن به تیرۆرست، یهكێكی دیش بكهن به شوێنی زكر و عیبادهت، یهكێكی دیش شوێنی عیرفان و بیر و تێفكرین. كهواته، ئهوه مزگهوت، وهك بینایه، نییه كه بڕیار لهو فۆرم و بچمه و سومعهیه دهدات كه پێوهی دهلكێت و دهبێته ناسنامهی، بهڵكو كهسهكانی نێوی، ئهوانهی رۆژانه مامهڵهیان لهگهڵدا ههیه.
■سامانـی وەستا بەکـر.. چ کارەساتێکە ئەم عێـراقە بەبـێ خواستـی عێـراقییەکان پێکەوە لکێنـراوە و دروست کراوە کەچـی وێڕای سەد ساڵ بەرەو ژوور لە ماڵ وێـرانـی و جەنگ و ئاشووبـی ناوخۆ و نەکڵۆکـی مەزهەبـی و نەتەوەیـی بەڵام هەر خودی عێـراقییە ناڕازییەکان دەست بەرداری نابن و ڕێگە نایەن ئەو هەڵەیەی ئنگلیـزو فەرەنسییەکان کردییان ڕاست کرێتەوەو لایەنـی کەم دابەش کرێ بەسەر چەند هەرێمێکـی فیدراڵـی کە دەستور ڕێگەی پێیاوە، هەرچەندە چارەسەری گونجاوتـر دابەش بوونـی ئەو وڵاتەیە بۆ چەند هەرێمێکـی کۆنفیدراڵـی، ئەگەر بەناو پارێزەرانـی عێـراق هەر بەڕاست لەخەمـی یەک پارچەی ولاتەکەیانن. خۆ ئەگەر ڕێگە بەیەکێک لەم دوو ڕێگەیەی سیستمـی سیاسـی فیدراڵی یان کۆنفیدراڵـی بۆ بەڕیێوەبردن نەدرێ ئەوا چارەسەری سێیەم خۆی قوت ئەکاتەوە کە پارچە پارچە بوونـی ئەو وڵاتەیە بۆ چەند وڵاتێک، ئیتـر کە وایە کە لە ئێستایا ڕێگەیەک لەبەر دەمدایە و کە ئەکرێ بەخواستـی خۆتان وڵاتەکەتان بپارێزن لە پارچە پارچە بوون ئیتـر بۆ دەرگا لەسەر چارەسەرێک واڵائەکەن کە بێجگە لە ئێمەی کورد هیچ مەزهەب و نەتەوەیەکـی تری عێـراق لایەنـی کەم سەرزارەکـیشبـێ نایخوازن! هێندە کارەسات بارە ئەم عێـراقە خەڵکەکەی بۆ گوزەرانێکـی باشتـرو ژیانێك کە شایستەی مرۆڤ بوونبـێ لە دوای ڕووخانـی ڕژێمەکەی سەدامەوە پێشتریش لە دوای ساڵی ١٩٩١ لە هەرێمی کوردستان، هەر چوار ساڵ جارێ ڕوو لە سنووقەکانـی هەڵبـژاردن ئەکەن بەڵام دەنگ بە هەر حیـزبێک بەن و هەر کەسـێ هەلبـژێرن سەرەنجام هەر یەک دوو حیـزبـی داردەستـی ئەو دوویووی سنوورەکان و یەک تاقم و یەک پێـڕ لە سیاسـی کلک گرێدراو ئەبنەوە بە حاکم و بە دەسەڵاتدار و لە کۆتاییا هیچ شتێک لە جەوهەری بابەتە ناگۆڕێ! سەمەرەی مەهزەلستانەکەی عێـراق لەوەدایە خەڵکـی ئەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای گەڕانەوەی مافـی پێشێل کراو پاشەڕۆژی وونکراو پارەو قووتـی دزراو لە دەسەڵاتدارو بەرپرسەکان ئەکەن کەچـی هەر هەمان بەرپرس و دەسەڵاتدار لە مێدیاکانەوە هاوسۆزی دەرەبڕن و هەندێکیان زیاتریش لەوە ئەڕۆنە ناو خۆپیشاندانەکانەوەو پڕ بەگەرووی خۆپیشاندەرێکـی برسـی هاوارەکەن بۆ چاکسازی. ئاخر لە کۆێـی ئەم دنیایەدا بینـراوەو ڕووییاوە سەرۆکـی وڵات و سەرۆکـی هەرێم و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان داوای چاکسازی بکەن و بڵێـن بەڵـێ گەندەڵـی فەسادی ئیداری هەیە ئەبـێ چارەسەرکـرێ هەروەک ئەوەی بڵـیـی میلەت دەرەبەگەو دەسەڵات لای خەڵکەو ئەماوانیش مسکێـن چەوساوە! ئاخـر ئەمانە هێندە بـێ ئابڕون لە سیاسەت و ئیدارە و بەڕێوەبردن و هێندە بـێ شکۆو خاوەن کەسایەتییەکـی تێکشکاون بە ئاوی هەموو دنیا تەڕ نابن و هیچ ئابـڕو چونێکـی ئیداری و خراپ بەڕێوەبردنێک لەخۆ ناگرن! ئەم ڕەفتارە ناپەسەند و نەبوونـی عێـزەتـی نەفس و هیچ لەخۆ نەگریەی سیاسیەکانـی عێـراق بە هەرێمـی کوردستانیشەوە کارێکـی کردووە میلەت تا ئاستێک کارتەکانـی لێ تێکەڵ ببـێ، بەجۆرێک کابرا برسیەو فلس لە باخەڵیا نیە کەچـی لە مێدیاکانـی دەسەڵات و سێبەرەکانیانەوە بەجۆرێک سەری لێشێوێنـراوەو چەواشە کراوە کە پشتگیـری لەوانەوە ئەکا کە بانقەکانـی دنیایان بە پارەی دزراوی عێـراق و هەرێمـی کوردستان ئاوەدان و پـڕ کردووەو بوونەتە هۆکاری زۆرتریـن سوود بۆ ئەو بانکانەوەو وڵاتەکانیان و دروست کردنـی هەلـی کاری زیاتر، لەکاتێکا ژیانیان لە سەرجەم عـێـراقا گەڕانۆتەوە بۆ سەردەمـی باوەشێـن و چراو خەڵوز و مەرکانە، بەڵام کابـرای برسـی کراو مافخوراو چەواشەکراو گەوجێنـراو هێـرشەکاتە سەر ئەوانەی کە لە بەرەی خەڵکا ماونەتەوە یان حیـزبـێکـی ئۆپۆزسیۆن کە شەڕ لەسەر مافەکانـیان ئەکات. بەڵـێ ئابەمە ئەوترێ بەلاڕێدابردن و سـڕیـنـی چەقۆی خوێناوی ئەو قەسابانەی میلەتیان کردۆتە قوربانـی گیـرفانە کوونەکانیان! پرسیارە ڕاستەکە ئەوەیە کە ئایا ئێوە عێـراق و هەرێمـی کوردستانتانتان خۆشەوێـی خۆتان بەپارێزەری یەکپارچەی وڵاتەکە دائەنێنـن یان ئێوە عێـراق و خاک و خەڵکەکەی بە کاڵایەکـی بازرگانـی ئەبینـن و تا ئەم ئاشوبوو نادادی بەڕێوەبردن و دابەشکردنـی سامانە بەردەوامـی هەبـێ سوودمەندتر و گیـرفانەکانتان پـڕتـرو بانکەکانـی دنیاش سیخناختـر بکەن؟ ئێوەیەک کە زوڵم و نادادی ڕژێمەکەی سەدامتان بەچاوی خۆتان دیووە شورەییە ئێستا ڕێگەنایەن ئەگەر بۆ جارێکیش بێـت ئەو خەڵکە هەناسەی ژیانێکـی شایستە دوور لە شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆ هەڵمـژێ، بەخۆتاندا بچنەوە و هەردوو حکومەتـی هەرێم و عێـراقیش دەست لە بەرۆکـی دەسەڵات بەردەن و پشوویەک لە کاری سیاسـی وەرگرن، ئاخر ئەگەر ئەم وڵاتە بەدەست کۆمپانیایەکـی چاوچنۆکـی ڕۆژئاوایشەوەبـێ و ببـرێ بەڕێوە ئەوا بێگومانبـن چەندین جار لە ئێوە باشتـر بەڕێوەئەچـێ و ئاو کارەبا ٢٤ کاتژمێـرو گیـرفانـی خەڵک بـێ مووچەنابـێ و ڕێزگرتن و گوێ گرتن لە خواستـی خەڵک باشتـرەبـێ چونکە ئەوان هەر چەنێک بەرن لە سوودی کار ئەیبەن نەک وەک ئێوە کە ئایەو مایەو سوودو قازانچ بنکۆڵەکەن. مێژووی عێـراق بە دەسەڵاتی سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان دواتـر دەسەڵاتداری ئێرانـی دواتـر گرتنـی عێـراق لە لایەن عەرەبەوە پاشان ھاتنـی ئەمەوییەکان بۆ عێـراق پاشان خەلافەتـی عەباسـی لەدوای ئەوە ھاتنـی مەغۆلەکان دواتـر سەفەوی و عوسمانـی ئنجا جەنگی جیھانی یەکەم و داڕشتنەوەی عێـراق پاشان سیستمـی پاشایەتـی عێـراقـی کە بە هاوردە کردنـی پاشا لە ئوردنەوە دەستـی پێکرد ئنجا سەردەمـی کۆماری ١٩٥٨ پاشان ڕژێمی بەعس و شەری عێـراق و ئێـران و جەنگـی خەلیج دواتـر ڕاپەرینـی کورد و شیعەکان و کۆڕەوی کورد دواین گۆڕانکاریش داگیـرکردنـی عێـراق لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە ساڵـی ٢٠٠٣تا ئێستاش بەردەوامـی هەیە. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کۆی ئەم مێـژووە عێـراق کە لە ساڵەکانـی ١١٠ی پێش زاینەوە دەست پێئەکات و تا ئێستاش بەردەوامـی هەیە تەنها یەک خاڵـی هاوبەش ئەدۆزیتەوە ئەویش شەڕو ئاشووبوو نەکڵۆکـی و ناجێگیـری سیاسـی کە ئەمەش ئەوە دوو شت ئەگەیەنـێ کە ئەوانیش، یان خەڵکـی ئەم وڵاتە توانای بەڕێوەبردنـی خۆیان نیە و یان دروست بوونـی خودی ئەو وڵاتە هەر لەسەرەتاوە هەڵەیەکـی مێـژوویەو ئەبـێ لە بنەڕەتەوە هەڵوەشێنـرێتەوە کە من وەک خۆم دووەمیان لا پەسەندە. کۆماری عێڕاق (جمھوریە العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.کۆماری عێـڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستەمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنـی شۆڕشـی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو. لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێـراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمـی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێـراقـی بە دەستەوە بوو. ھـێـرشـی ئەمریکا بۆ سەر عێـراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵـی گۆڕان دائەنرێت لە عێـراقا بەتایبەتـی و ناوچەکە بە گشتـی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکـی گیانـی زۆر لە ڕێزی خەڵکـی مەدەنیـی، بۆشاییەک لە ئاسایشـیا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکـی نا ئاسایش و گرژ لە ھەموو عێـراق بێجگە لە ھەرێمـی کوردستان، لە ھەمان کاتا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنـی ھێزەکانـی ئەمریکا بۆ عێـراق ئەنجامـی باشـی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمـی پێشووترە مەخابـن ئێستا ئەم بۆچوونە لای بەشێکـی بەرچاوی خەڵکـی ئەو وڵاتە کاڵ بۆتەوەو پێیان وایە گۆڕانکارییەکان بە ئاڕاستەی خراپدا ڕێـی گرتووە. مێـژوو بۆمان ئەگێـڕێتەوە کە پێنج هەزار ساڵ توندوتیـژی و خوێنـڕێژی لەم وڵاتەیا بەردەوامـی هەبووە. بۆ تێگەیشتـن لە توندوتیـژییەکانـی ئێستا و ئەو زەبروزەنگەی دەوڵەتـی عێـراق لە ماوەیەی نزیکەی سەدەیەک تەمەنـی پەیڕەوی کردووە گەڕانەوەیە بۆ مێژوویەکـی کۆنـتـر کە ئەویش بە ڕووچوونە نێو مێـژوو ئەبـێ وە گەڕانەوە بۆ سـێ هەزار ساڵ پێش زاییـن و ئەو ڕووداوانەی لە وڵاتـی دوو ڕووبارا ڕوویانداوە. شۆڕبوونەوە بەو مێـژووەیا ئەمانگەیەنێتە ئەو بڕوایەی کە ڕووداوەکانـی ئێستا ڕیشەکەیان لە هەناوی ئەو مێـژووەدایە کە دەشێت بە مێـژووی خوێناوی عێـراق ناوی بەرین. هاوکات ئەو توندوتـیـژیـی و دڵڕەقییەی بەرامبەر مرۆڤ و لەسەر دەستـی مرۆڤەکانـی ئەم ناوچەیە بەرامبەر یەکتـری کراوە نموونەی لە هیچ جێگەیەکـی دونیادا نییە و بۆیە مێـژووی مرۆڤەکان لەم ناوچەیە تەواو جیاوازە لە هەر جێگەیەکی دیکە. ڕاستە عێـراق خاوەنـی چەندان شارستانییەت و پاشماوەی مێژووییە، بەڵام هیچکام لەمانە نەبوونەتە هۆی ئەوەی بەر لەم خوێنـڕێژییە بگرن و ببنە هۆی ئەوەی ئارامییەک بۆ رۆحـی هاوڵاتی عێراقـی دابیـن بکەن هەر بۆیە چارەسەری بنچینەی بۆ کۆتایـی ئەو دان جیـڕکردنەوەیەی نەتەوەو ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانـی تاکەکانـی عێـراق لەیەکتـری تەنها هەڵوەشانەوەیەتـی. هەڵبەتە نـمونەی دەوڵەتـی عێـراق لە پێکهاتەی جیاواز ی مرۆی چەندین ئاین و مەزهەب و نەتەوەی جیاواز لە دنیادا بوونـی هەیە چەندین ئەزموون و نمونەی سەرکەوتوو لە بەڕێوەبردن بوونـی هەیە و دیموکـراتـی چارەسەری کێشەکانیانـی کردووە، ئەوەش وابەستەی هۆشیاری تاکـی ئەو وڵات وکۆمەڵگایانەیە بەجۆرێک ئاستـی هۆشیاریان گەشەی سەندووە کە مرۆڤ بوون لە سەر هەر شتێکـی ترەو ئەبینـرێ و ڕەنگـی پێست و ئاین و نەتەوە بۆتە بابەتێک بۆ لێک نزیک بوونەوەو فێـربوون لە ئەزموونـی ژیانـی یەکدی ئەمەش ئەمانگەیەنێتە ئەوەی کە پێکهاتەی عێـراق بە هەموو ڕەنگ و ئاین و نەتەوەکانیەوە کێشەی هۆشیاری هەیە و لە هەر ئاستێکابن ناتوانن زاڵبن بەسەر دەمارگیـری ئاین و مەزهەب و نەتەوە. کاتێک سوونە دەسەڵاتـی لابـێ جەوسانەوە و جینۆسایت کردنـی کورد و شیعە بە ئامانج ئەگرێ. کاتـێ شیعە دەسەڵاتـی لابـێ پەراوێز خستن و بـرسـی کردنـی کورد و سونە بە ئامانج ئەگرێ. کاتێکیش کورد دەسەڵاتـی لە ناوجەیەک هەبـێ سیعەو سونەو کورد پێکەوە ئەدۆڕێنـێ بەهۆکاری خراپ بەڕێوەیردن و پەراوێز خستنـی زۆرینەی کۆمەڵگە بۆ بەرژەوەندی دوو خێـزان! هەروەک ئەڵێـن زەرەر لەنیوەشـی بگەڕێتەوە قازانجە ئێستاش نەچووە بچـێ دەست لەبەرۆکـی یەکتـر بەردەن و واز لە درۆی برایەتـی کورد و عەرەب و سونە و شیعە بێنـن ئاخـر مێژوو بۆمان ئەگێڕێتەوە ئێوە هەرگیـز دانوتان پێکەوە نەکوڵاوە هیچ فرسەتێکتان لەدەست نەیاوە بۆ تێک شکان و سـڕینەوەی یەکتـر. بڕۆن بەدوای ژیانا بگەڕێن، ژیانێک کە نەوەکانـی داهاتووی لە هیچ شتێکا لە ئێوە نەچـێ و هیچ کارو کلتورێکـی بۆماوەیـی ئێوەیان بۆ نەگوێزرێتەوە و کۆمەڵگەیەکـی دروست و تەندروست لەو ناوچە پڕ خێـرو بەرەکەتە بێتە ئاراوە کە لەبری چەک چاکە تفەنگـی دەستیان بێت. سامانـی وەستا بەکر ٢٦-٧-٢٠١٨ سوید ستۆکهۆڵم
■ کامەران سوبحان... (شەش خاڵ، بۆ بەشداریکردن لە پەراوێزی گفتوگۆیەکی ئامانجداردا!) ١-بارودۆخی ئێستای کوردستان، گۆڕاوە، هی نۆ ساڵ لەمەوبەر نییە، کاتێ نەوشیروان مستەفاو هاوڕێکانی، توانییان بە گوژمێکی سیاسیی گەورە، سەرنجی ناوەندی سیاسیی و ڕاگەیاندنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەلای خۆیاندا ڕابکێشن و بۆیەکەمینجار، گوزرێکی توند بدەن لەو دەسەڵاتە کوردییەی کە لە غرورێکی گەورە و بێ منەتیدا بوو.! ٢-ئەو (دیالۆگە و چەلەحانێ) بەرفراوانەی کە ئێستا لە ناوەندی سیاسیی گۆڕان و دەرەوەی گۆڕان هەیە، هێمای گەورەی ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە خەون و داوای هاوڵاتی هەیە بەرامبەر بەم هێزە سیاسییە. کە زاراوەی(دیالۆگ و چەلەحانێ)بەکاردێنین، مەبەستەکە ڕوونە، هەندێ قسەی بێ مانا و وتی وتی، لەناوەوەو دەرەوەی ئەم هێزەدا هەیە (چەلەحانێ)یەکی بێ مانا و بێ ئامانجە، جیاوازە لە داواو داواکاریی سەدان هەڵسوڕاو و نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەدەرەوەی ئەم بزوتنەوەیە و خەونی گەورەیان لەسەر مانەوەی گۆڕان، لەسەر پرنسیپ و بیروباوەڕەکانی هەڵچنیووە.! ٣-تا ئێستا ئەم هێزە، لە جوڵەکانی دەرەوەی خۆی و ئەو ئامانجەی بۆی درووست بووە لای نەداوە. بەڵام جوڵەی ناوخۆیی، شەکەتکراوە بە کۆمەڵێ پرسیارو ڕەخنە و جیاوازیی، گەر نەتوانن، ئەم چەمکانە لە پرۆسەیەکی رەخنەیدا کۆبکرێتەوە، پێگەو چارەنووسی بزوتنەوەکە، بەرەو هێزێکی ناچالاک و وەستاو دەبات! ٤-سەبارەت بە خاڵی یەکەم و بارودۆخی ئێستای کوردستان، ئێستا ٢٠٠٩ نییە، دەبێ مانۆڕ و گەمەی سیاسیی ئەم هێزە جیاواز بێت، لەو مانۆڕ و هەنگاوانەی کە لەسەرەتادا هاویشتی، ڕەنگە قۆناغی ئێستا زیاتر پێویستی بە لۆژیک و بیرکردنەوەی ستراتیژیی بێت، پێچەوانەی ئەو درووشمانەی پێشووتری. ئەم گۆڕانکارییە، خەریکە لە ئاڕاستەی سیاسیی ئەم هێزەدا دەبینرێت، بەڵام لە ئاستی میدیاییدا، لاوازە و نالۆژیک و نا ڕوونە! ٥-پێکهاتەی بونیادی بزوتنەوەکە، مایەی لەسەر وەستانە، بەو پێیەی هەمو ئایدیا و بیرکردنەوەو تێڕوانینێکی سیاسیی لەم سەری راستەوە بۆ ئەو سەری چەپ و نەتەوەیی و ئاینیی تێدایە. هەر هەوڵێک بۆ لە قاڵبدانی ئایدیای ئەم هێزە، وەستان و پاشەکشەی پێدەکات! ٦-هەڵکشان و داکشانی حیزب، لە هەمو دونیا، حاڵەتێکی ئاساییە. گرنگترین کارێ "گۆڕان" بیکات، کارکردنە بۆ چۆنایەتیی نەک چەندایەتی. ڕاستە ژمارە گەورەکان، گۆڕانکاریی گەورە درووست دەکەن، بەڵام ناکرێت هەر خولێکی پەرلەمانی ستافێ بنێریتە دەزگای یاسادانان و پاشتر بەهۆی ناتەبایی کارکردنیان، نەپەرژێنە سەر پەیام و کارکردن و درووشمەکانی هەڵبژاردنیان!
■د محمد امین .. یه كه م شۆ رش دﮊی سسته می سیایسی ڰه ند ه ڵ كه به شۆرشی برسیه كان ناسراوه له میژوا دﮊی ڀا شای دووه م بیبی بوو له خیزانی شه شه می فیرعه ونه كان له میسرله سا ڵی 2281 ڀیش زاین به دروشمی زه وی بۆ ئه وه ی ئه ی ڇینئ ڀیشه بۆئه وه ی ڀیشه چیه ٫وه له ئا سمانه وه راسڀارده بۆ زه وی نا كرئ سه ریه می ئه م به سه رده می هه م شست م هه م گه نده ڵی و فه حشا ناسرابوو٫ * راڀه رینی عیراقیه كان دﮊی ڰه نیده لی وڱه ندهڵ كاران به جۆرئ له جۆره كان دریژه ڀئ ده ری ئه م شۆرش و را ڀه رین و نا ره زایه تیانه یه كه له له میژووی تازه ی ڰه لانی عه ره بدا روو ئه ده ن كه به به هاری عه ره بی نا سراو بوو وه ناسرا وه , وه هه ره ها ڰه لانی تری جیهان هه رله امریكا ی لا تینه وه تا هیندستان و رووسیا دﮊی ڰه نده ل كاران كه هه موو كا یه كانی ئا بووری و سیاسیان بۆ خۆیان و بازنه یه كی بڇووكی ده ورو به ری خۆیان قۆرخ كردوه٫به جۆرئ كه ڰه ل ته نها بۆته ئا مرازی ڀا ره ڀئ ڀه یدا كردن بۆیان,بۆ به ده سه لات دارانی ڰه نده ل و بئ باك, ٫وه ڰه لان بوونه ته كرئ ڇی له نیشتیمانی خۆیانا وه خۆیان و وه نه وه كانی داهاتووشیان ئه بئ سه را نه بدا ت به ڰه نده لكاران ۰ سسته می سیاسی له عیرا ق وه ك هه موو سسته مه كانی تری جیهانی سئ وه به تا یبه ت جیهانی عه ره بی واسلامی سسته میكه ئا ویته یه به سته م و ڰه نده لی و دوا كه وتوویی ٫دووره له هه موو ڀیوه ریكی زانستی بۆ اداره كردنی ئا بوور یو كۆمه ل, دووره له هه موو به هایه كی نیشتسمانی و نه ته وه یی وه هه روه ها دوره له هه موو هه ستیكی به ر ڀرسیاریه تی و به ها یه كی مرۆیی و به را مبه رتا كه كان٫ وه تیایا تئ ڰه یشتنی /مفهومی – concept ئه رك ٫ها ولا تی بوون وه یه كتر قبول كردن وونه ٫ سسته می سیاسی ٫سیاسه ت واداره ی ئا بووری له م ولاتانه هه رڰیزهاوراوڰوونجاو نیه له ڰه ڵ ڀیوه ری ئا بووری ها وڇه رخ ٫ئه مه جڱه له به رزی ریژه ی دانیشتوانیان٫ بۆ نممو نه له عیرا ق به كوردوستانیشه وه زیا ده ی ریژه ی دانیشتوانیان یزیكیه یی % 3 یه , هه روه ك له له با به تیكی تریشا ئاما ژه م به م ده ربرینه كردوه ٫كه ئه بئ ڰه شه ی ئا بووری سالا نه سئ به رابه رڰه شه ی دانیشتوان بئ بۆ ئه وه ی بتوانرئ ڀیویستیه كانی ژیان ٫ڀه روه رده و خویندن وه ته ندروستی و خزمه ت ڰوزاری ها وڇه رخ فه را هه م بكرئ بۆ خه لك , له به رئه وه٫ هه موو ئه م ولاتا نه له هه ركاتیكا ئا ما دده ییان تیایه تووشی ته قینه وه و شۆرش ببن۰ بۆ حا له تی عیراق٫ ئه وه جڰه له ره هه نده ئا بووریه كه وه ك هۆكار/فاكتۆر٫ لا یه نی ئایینی ٫مه زهه بی٫فه رهه نگی وه كۆ مه لایه تییش رۆلی دیاریان هه یه ۰ سه رباری هه موو ئه ما نه ش٫ لا یه نه ده ره كیه كانیش هه ر یه كه به ڳویره ی به رﮊه وه ندی وه ئه جندای خۆی رۆلیان له سه ر ره وش و رووداوه كانی عیرا ق هه یه له ریڳه ی گرووڀه میلشیا عیرا قیه كا نه وه ۰ هاتنه سه رشه قامی خه لكی ڀاریزڰاكانی باشووری عیراق وه ك دوا ڇاره سه روهاو ار له به ر ژیانی سه ڀاوی كۆیله مه رڰی به سه ریا نا به ده ستی میلشیا تالانڇیه كانه وه ئاماژه ی ئا شكرا یه له بئ هیوا بوونیان له ده سه لاتی ڱه نده ل و حكومه تی میلشیای به غدا ٫به تا یبه ت كه عبادی نه ی توانی وه ك به ڵینی دابوو فایلی هه زاران ڱه نده ل كار كه سه دان و سه دان ملیاریان له ڀاره ی خه لك به تالان بردوه ئاشكرا بكا و ره وا نه ی دادڱایان بكات وه ڀاره به تالان كراوه كان بڰیریته وه ٫وه ته ند روستانه ڀاره كان سه رما یه ڰوزاری بكات له بواره كانی به رهه م هینانی را سته قینه دا له كه رته كانی ڀیشه سازی ,كشتوكال وه خزمه ت ڳوزه رانیه كان به تا یبه ت ڇا ك كرن و كارا كرنی كه رته كانی ڀه روه رده و خویندن وته ن دروستی وه هه روها فه را هه م كردنی خزمه ت گوزاریه هه ره سه ره تا ییه كان وه ك او كا ره با كه مه رج و ژیرخانی هه ره سه ره كین بۆ ئا بووری و به رهه م هینان هتد۰ به ڵئ ٫ڰه لانی عیرا ق له ئیستا دا له دووریانیكی ڇاره نووس سازدان٫ یا ئه وه تا جۆش به را ڀه رین ئه ده ن تا ئه ڰا ته شۆرش و سه ر كه وتن یا ئه وه تا دریژه ڀئ دانی ﮊیانی مه رڰه سا ت و تراجیییدیا یی بۆ خۆیان و نه وه كانی داها توویان وه به رده وامی سته م و ڰه ند ه لی و بئ داها توویه كی دیارو رووناك ٫ كه بئ ڰوومان هه لبﮊاردنی هه ر ریڰا یه كیان كاریڱه ری له سه رره وشی ڰه لانی ناوڇه وه بزافی كوردی ئه بئ له به شه كانی تری كوردوستان ۰ *سه رڇاوه http://www.ahewar.org وه خوینه وه له هه ندئ سه رڇاوه ی تر *سه رڇاوه http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=381111 وه خوینه وه له هه ندئ سه رڇاوه ی تر
■ ئومێد خۆشناو.. لهکاتی دهرچوونم لهههڵبژاردن و بوونم به ئهندامی پهرلهمان و وهرگرتنی خانووی پهرلهمانتاری،لهگهڵ خۆم ههرخۆم بهتهنیا،چهند ڕۆژێک له گفتوگۆیهکی قوڵ دابووم. ئایه ڕهتی ورهگرتنی خانووهکه بکهم،یان وهریبگرم،یان پێشکهشی کارێکی خێرخوازی بکهم؟. به خۆشحاڵیهکی زۆرهوه،ههست و حهزو ویژدانم ڕێگهی سێیهمی ههڵبژارد. ئهوهبوو لهگهڵ بهڕێزان له ڕێکخراوی هومای ئۆتیزم،گرێبهستێکمان کردوو،تا ئهو چوار ساڵهی من ئهندامی پهرلهمانم خانووهکه بۆ ئهوڕێکخراوه بێت و لهخزمهتی منداڵانی ئۆتیزم بێت. بۆ ئهوکات و ئهو بڕیاره تاکه گرفتی بهردهمم ئهوه بوو که،خوانه خواسته ههڤاڵهکانم ئهو کارهی من به موزایهده لهسهر خۆیان حیساب نهکهن،به خۆشحاڵیه ههڤاڵهکانم تهقهبولیان کردوو بهکارێکی مهزنیان زانی،بۆیه من و خێزان و منداڵهکانیشم زۆر ئاسووده بووین و بڕیاری ئهوهماندا،لهو گهڕهکه شهعبیه بژین که تێیدا گهورهببوم و خانووی گوندی ئیتاڵی پهرلهمانیشمان به خشیه منداڵانی ئۆتیزم بۆڕاهێنان. ئهمڕۆش لهگهڵ نزیک بوونهوهی به کۆتا هاتنی ئهو خولهی پهرلهمان،گرێبهستهکهی نێوانمان به کۆتا هات و خانووهکهم وهرگرتهوهو له ڕۆژانی داهاتوو تهسلیمی ئیدارهی پهرلهمانی دهکهمهوه. ئهوکات و ئێستاش نهم دهویست لهو بارهیهوه هیچ قسهیهک بکهم،بهڵام کوڕه شههێدێکی سهربهرزی ههڤاڵم بابهتهکهی ووروژاندو دواجار زانرا که من کارێکی وام کردوه. ئێستا من زۆر ئاسوودهم و بهوهش زێتر ئاسوودهم که،ئاماری خزمهتهکانی ئهو ڕێکخراوه که،چوار ساڵه لهو خانووهکردویتیان دهخهمه ڕوو. ئهوهی خوارهوه بهشێکه لهکارو خزمهتهکانیان.... چالاکییەکانی رێکخراوی هوما بۆ تووشبووانی ئۆتیزمی کوردستان لەماوەی چوار ساڵدا لە 19_8_2014 تاوەکو 22_7_2018لەخانووی پەرلەمانتار ئۆمێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، کە خانووەکەی بەخشییە رێکخراوەکەمان بەمەبەستی راهێنانی مناڵانی ئۆتیزم. ۱ـ کردنەوەی ٨ خولی راهێنان، بۆ خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و مامۆستاو راهێنەرانی ئۆتیزم و دەرچوانی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی تایبەت، بەکۆی گشتی 385 کەس لەخولەکان سوودمەند بوون ۲ـ چاپکردنی ۷ کتێبی جیاواز بەتیراژی ۷ هەزار دانە تایبەت بەئۆتیزم و بەدیاری بەسەر خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و سەنتەرو ناوەندەکانی ئۆتیزم دابەشکراوە ۳ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا زیاتر 200 قوتابیی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و پەروەردەی تایبەت و باخچەی ساوایان سەردانی بەشی راهێنانیان کردووەو خۆبەخشانە رێنمایی و زانیاری پێویستیان دراوەتێ ٤ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا ٨٦ مناڵ راهێنانیان پێکراوەو سوودمەندبوونە لەچارەسەر ٥ـ زیاتر لە ٤۰ کارمەند و مامۆستا لای ئێمە هەلی کاریان بۆ رەخساوەو گرێبەستیان بۆ کراوە ٦ـ سازدانی دوو مراسیم بۆ یادی ئۆتیزم کە چەندین چالاکی تێدا بەڕێوەچووە ۷ـ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکیۆمێنتاری بەناوی ـ دەیانەوێ یاری بکەن ـ بەسپۆنسەری کەناڵی رووداو لەدەرهێنانی بیلال شاکر. ٨ـ بەشداری کردنی ستافی رێکخراو لەدوو خولی راهێنانی تایبەت بەئۆتیزم لە وڵاتانی لوبنان و ئێران. ۹ـ چەند کۆرسێکی تایبەت بەکێشەکانی ئاخاوتن بۆ راهێنەران و خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم ۱۰ـ زیاتر لە 120 خانەوادەی ئۆتیزم بەمەبەستی زانیاری و رێنمایی تایبەت بەمناڵەکەیان و دەست نیشانکردنی، سەردانی بەشی راهێنانیان کردووە. ۱۱ـ سازدانی زیاتر لە ۱٥ سمینار لەلایەن مامۆستاو راهێنەرانی بەشی راهێنانەوە
■سەرتیپ جەوهەر.. بەر لەچەند رۆژێك لەبەردەم نەخۆشخانەی دڵ لەهەولێر، دوو چەكدار بەبێ هیچ بیانویەك هەڵدەكوتنە سەر بازرگانێكی عەرەب و دوای ئەشكەنجەو ئازارێكی زۆر ئۆتۆمبێلەكەیشی لێ پەكدەخەن! بەقسەی سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە، هەردوو چەكداریش ناسراون و تائێستا هیچ كامیان دەستگیر نەكراوە! ماوەیەكە هەولێر بۆتە شارێكی مەترسیدار، تیرۆرو كوشتن بەبەرچاوی پۆلیس بوە بەدیاردە، ئەگەر پێشتر تیرۆرو هێرشكردنە سەر نوسەرو رۆژنامەنوس و چالاكوانان بەنهێنی بوبێت، ئەوا ئێستا بەبەرچاوی پۆلیس و ئاسایش دەكرێت و تاوانبارانیش دەستگیر ناكرێن! فارس محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەبەرچاوی خەڵك تیرۆركرا، تائێستا تاوانباران دەستگیر نەكراون؟ لەسەر فول لایتێك گەنجێك خەڵتانی خوێن كرا، دوای ساڵێك بەڕێككەوتن تاوانبارەكە تەسلیم بەپۆلیسكرا! بەرلەچەند مانگێك بەهوتافكێشانی ناشایستەی (رایسستی) لەبەردەم قەڵای هەولێر، هەڵیانكوتایە سەر چەند گەنجێكی عەرەب و هەرایەكی گەورەی لەشەقامی عەرەبی و بەدوایخۆیدا هێنا، جگە لەداوای لێبوردن و دەركردنی بەیاننامە، بەپێی زانیارییەكان بەنزیكەی یەك ملیۆن دۆلار سوڵحیان لەگەڵ ئەو خێزانەدا كردووە!! روداوەكەی چەند رۆژی رابردوو جگە لە دوپاتكردنەوەی مەترسیداربونی ئەمن و ئاسایش لە هەولێر، هاوكات ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی پشێوی كۆمەڵایەتیی و شێواندنی روخسارو هەڵسوكەوتی خەڵكی كوردستان بەگشتیی و هەولێر بەتایبەتیی! روداوەكە تەنها ئەوەنییە هێرشكرابێتە سەر هاوڵاتییەكی عەرەب، بەڵكو ئاماژەكانی پشت روداوەكە جێی مەترسی و نیگەرانین. ئەو روداوە تەنها لێدانی هاوڵاتییەكی عەرەب نییە، بەڵكو ئۆتۆمات گرێدراوی بارودۆخی سیاسی و قەومی دەبێت لەعیراق، جگە لەقوڵكردنەوەی شۆڤینیەت و رایسستی، كەس قازانجی لێناكات، بەتایبەت خەڵكی هەرێمی كوردستان. لەلایەك سەدان بازرگانی گەورەی عەرەبی باشورو ناوەڕاستی عیراق، لە كوردستان نیشتەجێن و سەرمایەی سەدان ملیۆن دۆلاریان لەگەڵ خۆیان هێناوەو لێرە وەبەرهێنان دەكەن، ئەگەر ژیانیان بەهەر شێوەیەك بكەوێتە مەترسی، كوردستان جێدەهێلن و روو لەشوێنی دیكە دەكەن، هەروەك ئەو بازرگانەی چەند رۆژی رابردوو ئەو پەیامەی گەیاندبوە دەسەڵاتدارانی هەولێر، هاوكات بیرو تێگەیشتن و بیری شۆڤینی و راسیستی تۆخدەكاتەوە دیسان زیانی گەورە بەكوردستان دەكەوێت، چونكە سەدان هەزار خێزانی كورد لەناوچەكانی دیكەی عیراق نیشتەجێن و رۆژانە هەزاران هاوڵاتی كوردستان بۆ سەردان و پێویستی روو لەبەغداو ناوچەكانی دیكە دەكەن و دور نییە، كاردانەوە لەوێ دروست بێت و روبەڕوی زیان ببنەوە، هەروەك پێشتر رویداوە. ئەوەی جێی سەرنجە لەو روداوانە، زۆربەی ئەو تاوانانە لەلایەن كەسانێكەوە بووە پیاوی دامودەزگاكانی ئەمنی بوون، هەروەك روداوەكانی رویانداوە بەشێكیان ئامادەكاریی بۆكراوە واتە (سبق الاصرار والترصد) بوە، ئەمەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە، هاوكات بەشێك لەتاوانبارانی ئەو روداوانە، دەستگیرنەكراون و لەوەدەچێت ئارەزوی دەستگیركردنیش نەبێت! بەكورتی، ئەو روداوانە دڕدۆنگی و ترسێكی زۆری دروستكردووە، ئەوەی لێی بەرپرسیارە دەسەڵاتدارانی هەولێرن، روداوەكان هیچ پەیوەندیان بەهەولێرو سروشتی جوانی خەڵكی شارەوە نییە، پەیوەندی بەوانەوە هەیە كە دەسەڵاتداری ئەو شارەن، دەبێ چی زووە وڵامی ئەو روداوانە بدەنەوە.
■ئازاد چالاك .... هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا دەكرێ یان دوا دەخرێ؟ پارتی و یەكێتی وەك دو حیزبی خاوەن دەسەڵات و براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەكەش و هەواو مەعنەویاتێكی باشترەوە دەچنە هەڵبژاردنی داهاتو، حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی جاران و دو حیزبە تازەكەش بەدڵنیاییەوە لە بیرورا گۆڕینەوە و خۆ ئامادەكردن و كێبڕكێدان ئاخۆ ئەمجارە كێ دەبێتە براوەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم، لەكام شارو لەكام شارۆچكە دەتوانن دەنگی زیاتر بەدەستبێنن! هەمو جارێك كە ئەم حیزبانە دەچنە هەڵبژاردنەوە ئومێدێكی زۆر لە سەر پاكی و شەفافیەتی پرۆسەكە هەڵدەچنن و، پێش حیزبەكانی دەسەڵات دەكەونە پیاهەڵدانی پرۆسەكەو هانی خەڵكیش دەدەن كە ئەمجارە ساختەكاری ناكرێ و چونیان بۆ دەنگدان رێگر دەبێ لە تەزویرو ساختەكاری و تەنانەت لایەنی پەیوەندیدار بەكۆمسیۆن و ژوری هەڵبژاردن ئەوانیش بەهەمان شێوە باسی رێك و پێكی پرۆسەكەو هەوڵەكانی خۆیان بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری بەرز دەنرخێنن. جیاوازی هەڵبژاردنەكانی پێشو لەگەڵ هەڵبژاردنی چاوەروانكراوی پەرلەمانی كوردستان، چین و چی لە هاوكێشەكە گۆڕدراوە؟ ئەم پرسیارە روبەروی بەرپرسی باڵای حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵاتەو پێویستە زۆر بەوردی شیكردنەوەی بۆ بكەن و قازانج و زەرەری چون بەرەو پیری بەناو هەڵبژاردن لێك بدەنەوە و بێدەمارگیری لەناو خۆیان و كادیرەكانیان و لایەنەكانی تردا بیرورا بگۆڕنەوەو هەوڵی هەڵوێستێكی هاوبەش بدەن و ئەگەر وانەكەن بایەخی بەشداربونیان لە هەڵبژاردن و دەستاو دەستكردنی دەسەڵات و جێبەجێكردنی بەرنامەی حیزبەكانیان بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی دەبێتە گاڵتەو تەڵەكە بازی، كە پێم باشە لەچەند خاڵێكدا هۆكارەكانی بخەمەڕو. 1. زەمانەتی تەزویرنەكردن و ساختەكاری لە كێ وەردەگرن، حیزبێك كە پێشتر چەندینجار ساختەكاری لەدژی ئەنجامدرابێت و جارێكی تر بچێتەوە هەڵبژاردن و بەهەمان كەرەستەو هەمان دەزگاو هەمان دەسەڵاتەوە چۆن ئەتوانێ دڵنیابێت لە دەنگەكانی!؟ چۆن ئەمجارە ئەتوانێ بەخەڵك بڵێ كە ئەمجارەش تەزویری لێكراوە!؟ 2. بەشداربون لەهەڵبژاردنێكی لەو جۆرە شەرعیەتدانە بەپرۆسەی ساختەكاری و تەزویر، لایەنی دەسەڵات ئەمڕۆ دەسكراوەترو بێباكانە تر لە جاران و بێسڵەمینەوە دەست بۆ ئەو پرۆسەیە دەباتەوە. چونكە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەریخست كە تەزویر ئەنجامدرا دەبێتە ئەمری واقیع و جوینەوەی ئەو باسەش شتێكی وا لەئەنجامەكان ناگۆرێ!. 3.یەكێك لەهۆكارەكانی دابەزینی دەنگی هەمو لایەنەكان جگە لەهۆكاری تەزویر باوەڕنەبون و ساردبونەوەی هاوڵاتیانە بە هەڵبژاردن و دەستاو دەستكردنی دەسەڵات لەرێی سندوقەكانی دەنگدانەوە، ئەگەر ئەمە حاڵی دەنگدانی پێشو بێت خەڵك چۆن جارێكی تر دوای ئەم هەمو ساختەكاریە باوەڕ بەچون بۆ دەنگدان دێنێ و كێ ئەم باوەرەی پێ ئەگۆڕێ!؟ بەدڵنیاییەوە دەنگدانی داهاتو زۆر مەترسیدار دەبێ و جگە لەخەڵكی سەر بەحیزبەكان، كەسی تر ناچێت بۆ دەنگدان ئەمەش دیسان لە قازانجی حیزبەكانی دەسەڵات دەبێت نەك لایەنەكانی تر. 4. لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە چ روداوێكی ئەرێنی لەقازانجی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات هاتۆتە كایەوە تاببێتە مایەی هەڵسانەوەو زیادبونی دەنگەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو! بەڵكو بەپێچەوانەوە كێشەی ناو خودی ئەو حیزبانە بەشێوەیەكی رێژەیی زیادیان كردوە. ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە حاشا هەڵنەگربن ئەی دەبێت لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات چی بكەن؟ پێموایە واقیعی ئەمڕۆی كوردستان زۆر لەبارە بۆ بایكۆتكردنێكی سەرتاسەری خەڵك و لایەنە سیاسیەكانی دەرەوەی دەسەڵات. قازانجی ئەو بایكۆتكردنە كورت دەكەمەوە لەم چەند خاڵەدا: 1. شەرعیەت نەدان بەپرۆسەی تەزویرو بەو دەسەڵاتەش كە بەهۆیەوە دروست دەبێت بەتایبەت كە رێژەی بەشداری نەكردنی خەڵك زۆر گەورە دەبێت. 2. لایەنە سیاسییەكان لەو چوار ساڵەدا دەتوانن كاروباری ناوخۆی حیزبەكانیان، رێكخستن، دارایی و راگەیاندنیان باشتر رێكبخەن و پێداچونەوە بەكاری سیاسی رابردویان بكەن و بیر لەكاری هاوبەش و پێكهێنانی هاوپەیمانێتی راستەقینەو بەرەی هاوبەش بكەنەوە، دەست كراوەتر باس لەچارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان و هەرێم بكەنەوەو هەوڵی سازدان و ئاراستەكردنی شەقام بدەن بۆداخوازیە رەواكانیان. 3. كاتێك كە لایەنە سیاسییەكان بەشدارنابن لە دەسەڵات ئەوكات یەكێتی و پارتی ناتوانن گەندەڵی و كەموكورتیەكانی حكومڕانیان دابەشبكەن بەسەر لایەنەكانی تردا و شەریكە دز بۆخۆیان بدۆزنەوەو سەر لەخەڵك بشێوێنن و بڵێن هەمو وەك یەكین و فەرقمان نیە! 4. ئەگەر لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات هەڵوێستێكی وابنوێنن و نەچنە دەسەڵاتەوە ئەوا بەرپرسیاریەتی كێشەكۆن و تازەكانی هاوڵاتیان لەگەڵ دەسەڵات جارێكیتر دەخەنەوە ئەستۆی خودی ئەو خەڵكەی كە جیاوازی نەكرد لەنێوان باش و باشترو خراپ و خراپتر دا، باجارێك ئەم لایەنانە بەكردەوە بیسەلمێنن كە مەبەست و هەوڵیان بۆ كێكەكەی دەسەڵات نیەو خەڵكیش واز لەوە بێنێ كە هەمو لایەنەكان بەیەك چاو سەیر بكات!
■ستران عەبدوڵڵا.. خۆپیشاندانەكانی باشووری عیراق..هەڕەشەو دەرفەتەكانی لەسەر كوردستان 1 دۆخی خۆپیشاندانەكان لە باشووری عیراق تا بناگوێی بەغدا كار لەسەر رەوشی كوردستانیش دەكات. چونكە هێشتا كوردستان بەشێكە لە عیراق. واش نەبێ هەر كاریگەریی هەیە. وا خەریكە كاریگەری هەمەچەشن لەسەر دراوسێكانی عیراق جێدێڵێ، ئیتر چۆن كوردستان خۆی لەو كاریگەرییانە دەبوێرێ؟ بوونی كاریگەری، چ ئیجابی و چ سلبـی، جیاوازە لەوەی كورد بە ئیرادەوە كاردانەوە دروست بكات و هەوڵبدات دەرەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە و دەركەوتەكانی لەسەر دۆخی سیاسیی عیراق تەوزیف بكات و بە قازانجی خۆی كەڵكیان لێوەربگرێت؟ قازانجی كورد لە چیدایەو كە دەڵێین (كورد) مەبەستمان كام كوردە؟ جاران كورد یەك ناونیشان بوو، واتا ئەزموونی حوكمڕانی كوردستان كە دەوترا بۆ ئەوەی قازانج بكات باشترە یەكێتی و پارتی هەڵوێستیان یەكبخەن تا بەهێزەوە دەسكەوت بۆ كوردستان و بۆ خۆشیان بچننەوە. كە ئۆپۆزسیۆن پەیدا بوو «گۆڕانو یەكگرتوو و كۆمەڵ»، روانین بۆ بەرژەوەندییەكان هەر ئەوە نەما كە یەكێتی و پارتی بە یەكەوە یەكی دەخەن و گوزارشتی لێ دەكەن. وای لێهات پرسەكە لە دوو لایەنەوە بوو بە سێ گۆشە، یەكێتی و پارتی دووان و ئۆپۆزسیۆنیش بووە لای سێیەم كە زۆربەی كات بە سەركردایەتیی گۆڕان بوو. پێشتر یەكێتی و پارتی، چونكە قەدیمبوون لە ململانێ و لە یەكڕیزیدا زووتر لێك دەگەیشتن و ناونیشانی كوردیان یەك دەخست، لە سێگۆشەییدا دیسانەوە یەكێتی و پارتی زوو یەك دەبوون، بەڵام ئۆپۆزسیۆن هەموو یەكڕیزییەكی پەیوەست دەكردەوە بە دۆخی ناوخۆیی و ئاستەكانی ململانێ و رێكەوتن لەسەر پرسەكانی ناوەوە. بۆیە یان یەكێتی و پارتی دوای دانوستانێك سێیەمیان تێدەپەڕاند، یان ئەوانیش لەگەڵ پەككەوتنی گۆشەی ئۆپۆزسیۆندا پەكیان دەكەوت. بۆیە كوردستان زیاتر مژولی ململانێی ناوخۆ بوو، تا شەڕی داعش هات كە كاریگەری دەرەوەی دووپاتكردەوە. پاش ماوەیەك لە پەككەوتن، فاكتەری درزكەوتنە نێوان یەكێتی و پارتی-یش هاتە كایەوە، بەمجۆرە نە گۆشەی ئۆپۆزسیۆن هاتە ریزو نە ریزی یەكێتی و پارتیش وەكو جاران بە یەكڕیزیی مایەوە. كەمێك گۆشەی یەكێتی لە سێیەم (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) لە گۆشەی گۆڕان نزیك بۆوە و كەمێكیش پارتی لە (سێیەم) لە گۆشەی یەكگرتوو نزیك بۆوە. بەمجۆرە لێكترازانی گۆشەكان و لایەنەكان زیاتر بوون، بێ ئەوەی لێك نزیكبۆوەكان بتوانن كەڵك بە یەكتر، یان بە پتەوكردنی نوێنەرایەتیكردنی كورد لە بەرامبەر ئەویتردا (ئەویتری عیراق و ئەودیو حەمرین)، بگەیەنن. بەمجۆرە لەوێ رۆژێوە تا ئێستا كە بەرواری بەسەرهاتی خۆپیشاندانەكانی باشووری عیراقە، كورد بۆتە چەند كوردێك كە ئاڕاستەی لێك جیان بێ ئەوەی پەراوێزی مانۆڕی كورد زیاد ببێت. گۆشەی ئۆپۆزسیۆن نە خێر و بێری بۆ خۆی هەبوو، نە بۆ یەكڕیزیی كورد و نوێبوونەوەو فراوانبوونی نوێنەرایەتییەكەی و ئەبدەیتكردنەكەی. جا كە كورد چەند كوردێك بوو، بێگومان قسە لەسەر قازانجی كورد و لایەنی قازانج و تەوزیفكردنی بە قازانجی یەك لە كوردەكان، یان هەموویان، هەر دیسان جیاوازەو دەگۆڕێن. ناهەقییە و خراپە هەموو تاوانەكە بخەینە ئەستۆی گۆشەی ئۆپۆزسیۆنەكە، چونكە هیچ نەبێ دوو لەو ئۆپۆزسیۆنە كەینوبەینی دۆستایەتی لەگەڵ دوو گۆشەكەی تر هەبوو، گۆڕان لەگەڵ پارتی، دوایی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی، یەكگرتووش لەگەڵ پارتی، كۆمەڵیش ئەگەرچی جێژوانی حزبی نەبووە، بەڵام لە حكومەتی بنكەفراواندا، بەهەموو تێبینییەكانیشییەوە، تا دەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، هاوبەش بوو. ئێستا زەحمەتە بڵێین سێ هێزەكە (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) گۆشەی سێیەمی دوو گۆشەكەن كە پارتی و یەكێتین، چونكە گۆڕەپانی كوردستان وەك سێ گۆشەی بەرمۆدەیە، هەر جارەی قاچی لایەنێكی تیا دەچەقێ. ریزبەستنیش لەنێوان لایەنەكاندا بێ هیچ پاساو و ئەنگێزەیەكی ئایدیۆلۆژی و فیكری، زوو زوو گۆڕانی بەسەردا دێت و ژمارەشیان زیاد و كەم دەكات، كە بەم دواییە هاوپەیمانی و نەوەی نوێ-شیان هاتۆتە سەر و حزبی تریش بۆ وەزن و قافیە دێن و دەڕۆن. ئەگەرچی گۆڕان و پارتی بە تیلەی چاو لێك دەبوورن و یادی زەمانی پێش قەومانەكەی بازگەی دێگەڵە دەكەنەوە، بەڵام مەعلومە ریزبەستنەكەی لایەنەكان بەرامبەر یەكێتی و پارتی پتەوترە، بۆیە ئاساییە لە بەرامبەریشدا یەكڕیزبەستنی پارتی و یەكێتی جێگیر ترە. لە متبوونی لایەنەكان بە دیار سندوقەكانەوە، یەكێتی و پارتی نەخشەی بەرنامەی كورد لە دانوستاندنی ئاییندە دەكێشن، مەعلومە كەس لە لایەنە عیراقییەكان كەینوبەینی دانوستاندنی حكومەتیان لەسەر دوا وێستگەی خۆپیشاندانەكان پەكنەخستووە، ئیتر بۆچی كورد پەكی بخات؟. ئێمە دەزانین یەكڕیزیی كورد بەشێوەی پارتی و یەكێتی چییە و چۆنە، چونكە كراوە و تاقیكردنەوەمان لەبەر دەستە: كوردستان یەكڕیز و یەكهەڵوێست بێت و كورد گۆڕانكاریی دەرودراوسێ بۆ هەنگاوێكی تر لە شەترەنجی مەسەلە نەتەوەییەكە بقۆزێتەوە، مەسەلەكەی بچێتە پێشەوە بەو جۆرەی ئەدەبیاتی یەكێتی و پارتی لە پرسی نەتەوەییدا لەسەری كۆكن. ئەگەرچی ئەوەی یەكێتی و پارتیش بێ كەموكوڕی نییە، بەڵام لەچاو بازنەی سێیەم زۆر باشترە. ئەمە دیارە و ناسراوە، ئەی «كورد» لە روانگەی دەرەوەی یەكێتی و پارتی كێیە و چۆن و قازانجەكەی چییە و چۆن دیاری دەكات؟ بۆ ئەمە سێ نموونەی مامەڵە دەهێنینەوە لە چەند وێستگەی كوردی تر. واتا كوردی دەرەوەی ستراتیژی چەند ساڵ پێكەوەیی پارتی و یەكێتی. ئەم نموونەیە لە چەند وێستگە هەڵدەسەنگێنین و ئەنجامگیری ئەوە دەبینین كە ئەگەر یەكێتی و پارتی خۆیان ئەبدەیت بكەنەوە و گۆڕانكاریی ناوەكی لە خۆیاندا ئەنجام بدەن، دەبنە سەرمەشقی قۆناغێكی تریش و بگرە كوردەكانی تریش، لە دوای خۆیان، بۆ قۆناغێكی تر دەبەن.
■سەرتیپ قەشقەیی.. هێزه ئۆپۆزسیۆنهكانى ههرێمى كوردستان ( گۆڕان و كۆمهڵ و هاوپهیمانى و یهكگرتووى ئیسلامى ) بهشێوهیهكى ڕانهگهیانراو لهگهڵ دواخستنى ههڵبژرادنن، بههۆى دۆخى خراپی حزبهكانیان و نهبوونى ئامادهییان بۆ ههڵبژرادن و، ترسان له ئهنجامى ههڵبژاردنهكان. ئهو هێزانه نایانهوێ دواخستنى ههڵبژاردن لهسهریان بشكێتهوه، بۆئهمهش چاوهڕێى دواخستنى ههڵبژاردن دهكهن، له ڕێگهى یهكێتى نيشتمانى كوردستان، تاوهكو لهگهڵ پارتى بكهوێته گفتووگۆ لهوبارهیهوه، چونكه یهكێتیش به ههمان شێوهى ئهو هێزانه لهگهڵ دواخستنهو پڕۆژهكیشى بۆئهمه ئامادهكردوه. ترسان له ئهنجامى ههڵبژاردن له لایهن ئهو هێزانهى دهرهوهى پارتى و یهكێتى چاوهڕوانكراو بوو، چونكه ئهوان تازه له ههڵبژاردنێك هاتوونهته دهرهوه به ئهنجامێكى خراپ ( سهرهڕاى تێبینى)، جگه لهوهش ترسى زۆریان ههیه، كه زۆربهى خهڵكى ناڕازیى و تهنانهت هى خۆشیان نهچن بۆ ههڵبژاردن. تاك چارهسهر ئهوهبوو ئهو هێزانهى دهرهوهى پارتى و یهكێتى بهیهكهوه بهرهیهكى هاوبهش دروستبكهن، بهڵكو ئومێدێك بۆ دهنگدهر بگهڕێتهوه، ههمووان به بههێزى دهركهون و خاڵه لاوازو كێشهكانیان دهرنهكهون، بهڵام بهداخهوه چهند كهسێكى نێو ئهو حزبانهو به تایبهت خانهى ڕاپهراندنى گۆڕان ئهو ههوڵهیان شكست پێهێنا. به وردبوونهوهو وهرگرتنى زانیارى له نێو ئهو حزبانه، دهركهوتووه زۆربهى كادیرو سهركردهكانى ئهو حزبانه ئامادهییان نییه خۆیان كاندید بكهن، ئهو كهسانهشى به نیازى خۆكاندیدكردن خهڵكى به تواناو لێهاتوو نین یاخود دووبارهن، زۆربهى ئهو كهسهیاتیانهشى كه له دهرهوهى ئهو حزبانهن و تهكلیفیان لێكراوه، ڕهتیانكردۆتهوه خۆیان كاندیدبكهن. كهسێكى وهكو بهرههم ساڵح له لایهن بهشێك له ئهندامانى هاوپهیمانى لهم چهند ڕۆژهى رابردوودا، داواى لێكراوه خۆى كاندید نهكات وهكو سهرۆك لیست، چونكه ترس ههیه شكست بهێنێت. تازه ههڵبژاردنێك تهواوبووه، ژیان و گوزهرانى خهڵك ههروهك وهك خۆیهتى، دهنگدهر پێیوایه بههۆى تهزویر دهنگهكهى ئههمیهتى نهماوه، بهدیلهكانى پارتى و یهكێتى پهرتهوازهن و تواناى ڕووبهڕوبوونهوهیان نییه، ناشتوانرێ لهو ماوه كهمهدا متمانه بگهڕێندرێتهوه بۆ دهنگدهر، بۆیه لایهنهكانیش لهگهڵ ئهوهن ئهم ههڵبژاردنه تۆزێك دووربكهوێتهوه، بهڵكو ئهو كهشه سیاسيیه تێپهرببێت. باجى دواخستنى ههڵبژاردنهكانیش ئهوهدهبێت، كه پارتى پۆسته باڵاو سیادییهكانى ههر لادهمێنێت و لایهنهكانیش ناتوانن گلهیى بكهن، ئهگهر له حاڵهتێكدا داواى دواخستنى ههڵبژاردنهكان بكهن و، جگهلهوهش هیچ ئومێدێك نییه دۆخى داهاتوومان له لایهن پارتى و یهكێتى بهرهو باشى بچێت.
■سەلام عەبدولڵا.. ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە رووی مەزهەبییەوە بە زۆرینە شیعەن كە لە سەردەمی رژێمی دیكتاتۆری سەدام و باڵادەستی مەزهەبی سوننەدا لەرووی مەزهەبییەوە سەركوت دەكران و مۆڵەت نەدەدران كە بە كامی دڵی خۆیان سنگكوتان و رەوزەخوانی و زنجیر و قەمەبازی ئەنجام بدەن، هەربۆیە بە رووخانی رژێم و هاتنە سەر دەسەڵاتی حزبە شیعەكان لە بەغدا ئەو مۆڵەتەیان بۆ رەخسا كە ئەو مەراسیمانە بە ئارەزووی خۆیان پەیڕەو بكەن تا بتوانن ئازاری جەستەی خۆیان بدەن بەوەش تۆڵەی ئەو چەند ساڵی قەدەغەكردنە بكەنەوە، بەڵام داوای ئەو خەڵكە دوای پازدە ساڵ هەر مۆڵەتی لەخۆدان نەبوو، تەنانەت مووچە و ئاو و كارەباش نەبوو كە حكوومەتی ئەمڕۆی عێراق دەیەوێت داخوازییەكانی خەڵك بخاتە ئەو چوارچێوەیەوە، چونكە رژێمی دیكتاتۆری پێشوو هەموو ئەو داخوازییانەی بۆ دەستەبەر دەكردن و لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكەكە داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی دەكرد كە بتوانن لە سێبەریدا بە ئازادی و سەربەستی بژین و داوای فرە حزبی و سیستەمی پەرلەمانی و نەهێشتنی دیكتاتۆرییان دەكرد. پاش پازدە ساڵ دانیشتوانی شیعیستان لەو راستییە گەیشتن كە ئەم رژێمە ئەگەرچی شیعەش تێیدا خاوەن زۆرینەی دەسەڵاتە -گەر نەڵێین هەمووی- ئەوا هیچ لە داوا دیموكراتییەكانی جێبەجێ نەكرد و سەرەڕای ئەوەش باری گوزەرانی خەڵكی لە هەموو روویەكەوە بەرەو خراپتر دەبرد، تا كار گەیشتە ئەوەی بژێوی ژیان بەرەو داتەپین بچێت، هاوكات ئاو و كارەباش رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو كزی دەچوو، ئەمە لەكاتێكدا كەرۆژانە لە شارێكی وەكوو بەسرەوە (3) میلیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرا، بەڵام كەس نەیدەزانی داهاتی دەچێتە گیرفانی كێوە، كە لەراستیدا دەچووە خەزێنەی حزبە دەسەڵاتدارەكانی ئەو ناوچەیە كە بە ناوی مەزهەبەوە خۆیان نمایش دەكرد، هەربۆیەش روویەكی خۆپیشاندەران لە بارەگای ئەو حزبانە بوو جگە لە حكوومەت. ئێستا داواكاری خۆپیشاندەران تەنها بژێو و ئاو و كارەبا نییە بەڵكوو گۆڕینی جۆری حوكمڕانییە چونكە دروشمەكان ئێستا بە ئاشكرا و بوێرانە داوای ئەوە دەكەن. فەرموو دروشمێك دەڵێت: »ما نرید حاكم ملتحی، نرید حاكم یستحی« بە واتایەكی دی خەڵكی عێراق خەباتی بۆ رژێمێكی مەزهەبی نەكردووە بەڵكوو بۆ عێراقێكی دیموكراتی و مەدەنی، هەربۆیەش رژێمی عێراقی وا بەتوندی هەڵسوكەوت لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكات، چونكە ئێستا لە مەغزای خۆپیشاندانەكان دەگات.
■ پەیكار عوسمان .. گەورەترین کێشەی ئۆپۆزسیۆنی ئێمە، ئەوەیە کە پێیوایە خەباتی شەقام کاری خەڵکە! هەر ئەوەی لە تەلەفزیۆنەوە خەڵك پەمپبدە، ئیتر تۆ ئەوەی لەسەرتە کردوتەو واجبی موعارەزەییت بەجێهێناوەو باقی ئیشەکە ئەبێ خەڵك تەواویکات. ئەمەش ڕێك یەعنی هیچ نەکردن، یەعنی ئێمە هێشتا موعارەزەی کرداریمان نیە، بەڵکو تەنیا موعارەزەی وەعزیمان هەیە، موعارەزەی فیعلی و موعارەزەی وەعزییش ئەزانی چەنێکیان فەرقەکە؟ هەر بەقەت وجودو غیابی موعارەزە، هەر بەقەت بوون و نەبوونی ئوپۆزسیۆن. ئەم خەلەلەیە وایکردوە کە لەسەر جادە، ڕێژوان شەهیدببێ لەبری هەڵسوڕاوێکی موعارەزە. ئەمەیە وایکردوە کۆمەڵێك ئەگیرێن و کابرای موعارەزە لە تەلەفزیۆنەوە داوای ئازادییان بۆ ئەکات، لەکاتێکا ئەبوو ئەو خۆی گیراوەکەبێت. ئەمەیە وایکردوە شەقەکان و دارەکان خەڵکێکی تر ئەیخۆن لەبری سەرکردەو چالاکانی موعارەزە. ئەمەشە وایکردوە موعارەزە لەبری ئەوەی پێشڕەوبێت، هەلپەرستبێ و سوار شەپۆلبێ و مساوەمەو مفاوەزات بە قوربانیەکانەوە بکات، نەك ئەوەی خۆی قوربانیدەرەکەی شەقام بێت. بۆچی موعازەرەی ئێمە لەباشترین حاڵدا پەرلەمانییەو ناتوانێ شەقامیی بێت؟ بۆچی ناتوانێ هەدەپەیی بێت؟ بۆچی خەباتی شەقام بە کاری خەڵك ئەزانێ و بە ئەركی خۆی نازانێ؟ بۆچی قسەکەرو نەسیحەتکەرە، کارکەرو قوربانیدەر نیە؟ وەڵامەکەی زۆر کورت و ئاسانە، چونکە موعارەزەکەمان پەروەردەی سیاسیی نیە. سەیرکە تۆ کە هەڵسوڕاوی گۆڕانیت، هیچ فەرقت نیە لەگەڵ هاوڕێکەت کە هەڵسوڕاوی گۆڕان نیە، بەڵام ئەگەر کادری پەکەکەبیت جیاوازیت زۆرە لەگەڵ ئەویتر کە کادری پەکەکە نیە، چونکە لە دووەمیانا پەروەردەیەك لەئارادایە. هەموو تەڤگەری هەولێر ناگەنە هەزار کەس، بەڵام ئەتوانن چەن سەد کەسێك بهێننە سەر جادەو خۆپیشاندان بکەن، گۆڕان سەد هەزار دەنگی هەیە لەوێ، بەڵام ناتوانێ کادری مەکۆو بازنەکانی خۆشی بهێنێتە سەر جادە، لەبەر ئەوەی کادرەکەی تەڤگەر پەروەردەیەکی هەیە، ئیرادەو ئیلهامی تەحەدیی لێوەرئەگرێ، بەڵام کادرەکەی گۆڕان پەروەردەیەکی سیاسیی تایبەتی نیە، بەڵکو هەر وەکو دەنگدەرەو خەڵکە عامەکە شیعارات و قسەی گشتی هەیە، بۆیە ئیرادەکەشی بەشی ئەوە ناکات کە تەحەدیی گەورەی پێبکات. هەڵبەتە من لەگەڵ حیزبی ئایدیۆلۆژی و تەڵقینی ئایدیۆلۆژیی نیم، بەڵام لەگەڵ هیچیش نیم، (سفر پەروەردە) کارەساتە، کادر نابێ بۆش بێت، ئەبێ لەنێوان تەڵقین و سفر، پەروەردەیەکی مامناوەند هەبێ کە کادر لە خەڵکی تر جیابکاتەوە، بایی ئەونەش ئیرادەی بداتێ کە بتوانێ تەحەدی و پێشڕەوی بکاو قوربانی بدا. دۆخی ئێستا چەن خراپە، دوو ئەونەی تریش خراپ بێت، هێشتا خەباتی شەقام کاری خەڵك نیە، چونکە کارەکە ئەبێ ڕێکخراوبێ!! کاری ڕێکخراویش کاری حیزبە نەك کاری شەعب، شەعب هەر ئەوەی لەسەرە دوای هەبوونی خۆپیشاندانەکە قەرەباڵغی بکات، نەك ئەوەی خۆی دروستی بکات. ئەمەوێ بڵێم، گەمژەییە هێزی موعارەزە، خەباتی شەقام بە کاری خەڵك بزانێ و خۆی نەیەتە مەیدان. بەڵام گەمژەییشە پەروەردەت نەبێ و بەتامابیت بتوانی ئەمە بکەیت! بۆ ئەوەی موعارەزەی ئێمە لە پەرلەمانییەوە بپەڕێتەوە بۆ شەقامیی، ئەبێ جۆرێك لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کادر دەستپێبکەن، لەبەر ئەوەشی ئەمە کارێکی هێواشەو کاتی ئەوێ، کەواتە ئومێد هەڵچنین لەسەر خەباتی شەقام جارێ کاتی نەهاتووە. ئەبێ کادری خاوەن ئیرادە بخەیتە سەر شەقام بۆ ئەوەی خەڵك لەدەوریان کۆببێتەوە، نەك ئەوەی لە ئیعلامەوە قسەی زل هەڵدەیتە سەرجادەو بەتامابیت خەڵك لەدەوری قسە کۆببنەوە! داینەمۆی شەقام ئەبێ خۆت بیت، نەك قسەکانت.
■عەبدولرەزاق شەریف.. میللەتانی دواکەوتو، درەنگتر لە بیانی و دوژمنەکانیان، لە کلتور و فەرهەنگی خۆیان، جیۆپۆلەتیک و ستراتیژی خاک و نیشتمانەکەیان تێدەگەن. هەربۆیە قەواڵەیان، چارەنوسیان بەدەستی بێگانە دەنوسرێ و دەخوێندرێتەوە. کورد، تائێستاش لە تەرازوی بازاڕی سیاسەت و ململانێیبەرژەوەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان، تێناگات، کە لەپێناویدا، سەدان جەنگی خوێناوی هەڵگیرساوە و لەناویدا، سەدان میرو میرنشین و حوکمڕانێتی دروستبوەو تواوەتەوە، سەدان نمونەی شکاندن و دروستکردنی پاڵەوانەکانی و گەوجاندنی بەکۆمەڵ، لە مێژوەکەیدا، دوبارەبوەتەوە، ئەم هەر تەماشاکەرو یاریپێکراو بوەو سەنگی لە تەرازوەکەدا نەبوە. لە پەنجا ساڵی رابردودا، سەنگ و قورسایی ئاکار و بیری سیاسی نەوشیروان مستەفا بەرامبەر ئەو ماکینە سیاسی، ئیستیخباراتی و ئیعلامییە گەورەی هێزە نێودەوڵەتی و عێراقییەکان لەتای تەرازوەکەدا، دەبینرێ، بێگومان نەیار و کۆنەپەرەستانی ناوخۆش بەدرێژایی ئەو نیو سەدەیەی رابردو، پشتیوان و بەشێکی بەهێزی ئەو ئەجێندایە بون کە ئامانج لێی شکاندنی شکۆ و کەرامەتی میللەتەمان بوە. دواجارو نەوشیروان مستەفا بە مەرگی، ریسی پەنجا ساڵەی گشت ئەو هەوڵانەی کردەوە بە خوری و ئەوانی تر مردن و باڵای بیروباوەڕی وەک ستونێکی پتەوی ئەو مێژوە، بە قورسایی خۆی لە تای تەرازوەکەدا، مایەوە. ئەو کە بە خۆڕسک، خەسڵەت و خوڵق، سیاسییەکی ریالیستی بێفیز و بێمنەت بو، هیچ کات و لای هیچ کەس، خۆی لە باسی لێزانی و زانایی و سەروەرییەکانی نەداوە، بۆیە نەیارو دوژمن پێشتر و باشتر لە هاوڕێکانی خۆی دەیانناسی و دەیانخوێندەوە، پێش ناشتن و پێش ئێمەش ئەوان بون دەیانزانی گەر فریانەکەون، گردی زەرگەتە ئەبێتە نزرگەی تەریقەتی کوردایەتی بێ خەوش و سەدان نەوشیروان مستەفای تر بۆ کورد دەخوڵقێنێ. لەدوای 19/5/2017 ەوە، ئەو هێزانە، بە پشتیوانی ناوەندی هێزە ناوخۆییەکان، خورییەکەیان بەشێوازێکی تر دەڕێسن، بە ئاگا یان بێ ئاگا، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هەندێ ئۆرگان و کەسایەتی بزوتنەوەی گۆڕانیش کەوتونەتە تەڵەی ئەو پیلانە رێکخراوەوە، کە تیایدا جگە لە بیروباوەڕی خودی نەوشیروان مستەفا، هیچ کەس و هیچ حیزبێک بە بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، بەئامانج نەگیراوە، بۆ پێکانی ئەو ئامانجەشیان، لە دوو خەسڵەتی دیارو گرنگی نەوشیروان مستەفا ئەدەن، کە لە هەمو سەرکردەکانی مێژوی کوردی جیاکردوەتەوە: یەکەم/ ئیرسی موڵک و پارە ئەو چل ساڵی تەمەنی لە پۆلی پێشەوەی رێبەرایەتی شۆڕش و حیزبایەتی و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، بوە، بەدرێژایی ئەو مێژوەش، گا بە هاوکاری ناوخۆیی و دەرەوە، گا بە دەستکەوتەکانی حیزب و شۆڕش، بە چنگەکڕێ پارەی بۆ پرۆژە سیاسییەکانی وەرگرتووە و خڕکردوەتەوە. "نە لە حیزب و نە لە حکومەت، نە موچە نە هیچ ئیمتیازێکی لە ژیانی خۆیدا، وەرنەگرتوە، نە پارەی هەبوە، نە هیچ کات پەکی لەسەر پارە کەوتوە"، زیاتر لە چەندینجار و لەکاتی جیادا و بە شێوازی جیا و بە ئاشکرا ئەم قسەیەی لە زاری خۆیەوە راگەیاندوە. ئەو بۆ پێداویستییەکانی رۆژانەی، لە جلوبەرگ، خواردن و هەتا پاکەتی جگەرەکەی هاوڕێکانی بۆیان دابینکردوە، لەو پارەو موڵکانەش " کە تا لە ژیاندا، مابو وەک موڵکی گشتی لێی دەڕوانی" یەک دیناری بۆ خۆی و خێزانەکەی خەرجنەکردوە (لەوبارەیەوە سەدان سەرگوزشتە و یادەوەری تەدوینکراوە، لە ئایندە و لەکاتی خۆیدا دەنوسرێتەوە). دووەم/ ئیرسی مەعنەوی بەمانای گواستنەوەی رێبەرایەتی و پێگە و ئەرکە سیاسییەکەی بۆ یەکێ لە کوڕەکانی. کاک نەوشیروان، نەک بڕوای بەم چەمکی تەوریسی سیاسییە نەبوە، بەڵکو هەمو تەمەنی خەباتی و لە گشت وێستگەکانی کاری رۆژنامەوانی، فەرهەنگی، سیاسی و پێشمەرگایەتیدا، بە توندی بە گژیا چوەتەوە، ئەوەی یەک رۆژ و لە وێستگەیەکی ئەو خەباتەدا، هاوکاری بوبێت، ئەو راستییە دەزانێت "بەشێک لە تەمەنی سیاسی خۆی بۆ دژایەتی حوکم و دەسەڵاتی ویراسی تەرخانکردوە و هەزاران هاوڕێی شەخسی و نزیکی خۆی لەو پێناوەدا، شەهید بون" زیاتر لە چەندینجار و لەکاتی جیادا و بەشێوازی جیاو بە ئاشکرا ئەم قسەیەی لەزاری خۆیەوە راگەیاندوە. ئەو هەرگیز لەگەڵ مناڵەکانیدا، بەوشێوەیە هەڵسوکەوتی نەکرد، کە ئامادە یان راهێنانیان پێ بکات، بۆ جێگرتنەوەی خۆی و گەر بڕوای وا بوایە، چ بە دەسەڵاتەکەی و چ بە راستگۆیی و بێ ڕیاییەکەی، دەیتوانی لەناو هاوڕێکانیدا، باسی بکات و بیچەسپێنێ. (لەوبارەیەوە سەدان سەرگوزشتەو یادەوەری تەدوینکراوە، لە ئایندە و لەکاتی خۆیدا دەنوسرێَتەوە). ئێستا روبەڕوبونەوەی ئەو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییە، ئەرکی پێشینەی رێکخەری گشتی و جڤاتەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەوادەکەیەتی. چی رویداوە ؟ چی روئەدا ؟ وێڵ بکرێت، بەرز راگرتن و نەمری نەوشیروان مستەفا بڕیار و بەرنامەی سیاسی گشتگیری گەرەکە. نەوشیروان مستەفا، هیچ موڵک و پارەیەکی شەخسی نەبوە، واریسی شەرعی و قانونی "گردی زەرگەتە و ئەوەی بە رەسمی و ناڕەسمی لە هەر جێگەیەک بەناوی نەوشیروان مستەفا"وەیە، تەنیا پرۆژە سیاسییەکەیەتی، کە خەونی بەدینەهاتوی بو، پارێزگاری و رێزگرتن لەو دو خەسڵەتە لەناوخۆی بزوتنەوەکەدا، ئەرکی هەموانە نەک تەکلیف و داواکاری. ئەوانەی بۆ دەستکەوتی شەخسی و بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەوشیروان مستەفا دەکەن بە هاوشان و هاوشێوەی ئەو سەرکردانەی موڵک و ماڵی گشتییان داگیرکردوە، و دەیانەوێت بیکەن بە خاوەنی کۆمپانیا و پرۆژەی بازرگانی و کوڕەکانی دنە ئەدەن کە "رەمز" و رێکخەری گشتی بن، تەسلیم بە ئیرادە و پیلانی دەرەکی بون و دەبێ بزانن ئەو زاتە لە ژیانیدا، هیچ دەسەڵات و پۆستێکی حکومی نەبوە، تا بۆ داگیرکردنی موڵکی گشتی ئیستیغلالی بکات، هەر موڵک و ماڵێک بە گردی زەرگەتەشەوە کە بە وێنەی تۆماری (سورەت قەید)، لەسەر ناوی نەوشیروان مستەفا بێت، بە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و بە پارە و بە رێگەی یاسایی لە تاپۆ تۆمارکراوە و بۆ پرۆژەی بزوتنەوەکە بوە و هەر پرۆژەی بزوتنەوەکەش واریسی شەرعی و قانونی ئەو موڵک و ماڵانەیە و پێشتریش حیزب و دەسەڵاتدارەکانی هەرێم، بەدواداچون و لێکۆڵینەوەیان کردوە و دەتوانن چەندینجاری تر پێداچونەوە بکەن. نە یاسایەک هەیە گەمژە و بێئاگاکان بپارێزێت، نە مێژوش رەحمیان پێدەکات.
■ سەردار عەزیز ... ئەم هوتافە یەکێکە لە هەرە سەرنجڕاکێشترین هوتافەکانی خۆپێشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی عێراق. بۆ من ئەم دروشمە فریودەرە. سەرەتا با بیر لە خەسڵەتی دەربڕینەکە بکەینەوە: یەکەم، ئەگەر بێتوو بە هێڵی بەکارهێنانی ئاسایی زمانی، یان قوتابخانەی ئۆکسفۆرد، یان میتۆدی ڤیگنیشتاین بیر بکەینەوە، ئەم دروشمە دەربڕینێکی ئاسایی زمانە بۆ چەمکێکی نائاسایی. هەتا ئەمرۆ لە جێگایەکی وەک عێراقدا، بە کوردستانیشەوە، کاتێک باس لە عەلمانیەت دەکرێت، چەمکی عەلمانیەت بەشێک نیە لە زمانی ئاسایی خەڵكی، بەڵکو زیاتر چەمکێکی تەکنیکی، بوغزێنراوی ناڕونە. ئەمە لە عێراق زیاتر وەهابوو چونکە حوکمی مەلا و دین لە ناو سوننە و شیعەدا لە عێراق زۆر زیاترە لە کوردستان. بۆیە لێرەدا دەبێت لە ئاست و مانای تایبەتی ئەم چەمکە بگەین لەم شوێن و ساتەوەختە تایبەتەدا، نەک بە مانا تەکنیکیە، زانستیەکەی عەلمانیەت. چونکە عەلمانیەت وەک مەترسیەک دەبینرێت لە سەرتاپا عێراقدا. لە ڕابوردودا بینیمان چۆن هێزە دینیەکانی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدابوون کە مانای ئاسایی عەلمانی بکەن بە کوفر، وەک بەشێک لەو پرۆسەی گەوجاندنە کە هیزی ئاینی و ئایدەلۆژی پێی هەڵدەستێت بۆ دەستگرتن بە سەر عەقڵ و زماندا لە ئاستی گشتیدا. دووەم، بەڵام ئەگەر لە دیدی باختینەوە بیبینین، هاوارکردن بۆ عەلمانیەت، لە ساتەوەختێکی نائاساییدا، روداوێکە کە نائاسایی ئاسایی دەبێتەوە. باختین کاتێک باس لە رابیلێ دەکات لە رێگای کەرنەڤالەوە، کەرنەڤال وەک ساتەوەختێک دەبینێت کە نائاسایی دەتوانێت بێتە ناو ئاساییەوە و پاشان لە لایەن خەڵکیەوە قبوڵ بکرێت. ساتەوەختی خۆپێشاندان ساتەوەختێکی نائاساییە، کە دەتوانرێت ئەوەی کە وەک بڤە و تابو تەماشاکراوە بێتە ناو عەوامەوە. سێیەم، دەکرێت لە دیدی بۆردیوە، دیسانەوە بە هەمان شێوە بیبینین کە ئەمە سەرەتای رێگای عەلمانیەتە وەک شێوازێک. لێرەوە لە رێگای ئەم هات و هاوارانەوە زەمینە دەڕەخسێت بۆ ئەوەی هەنگاوە سەرەتاکانی رێگای دووری عەلمانیەت دەست پێبکات. سەرباری ئەمانە من گەشبین نیم، لە بەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە: یەکەم، دروشمی عەلمانیەت، زۆر لاوازە، لە بەرامبەر حیکایەت و سەربوردە و ئەفسانە و خەیاڵ و بەرژەوەندی و هەست و سۆزی زۆری وابەستە بە هەردوو سوننە و شیعەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە خۆپێشاندەران هاوار دژ بە تایفیەت دەکەن نەک ئاین. تایفیەت یەکێکە لە دەرکەوتەکانی ئاین، هەموو ئاین نیە. دیارە جێگای ئاماژەیە هەتا ئەمڕۆ بە دەگمەن نەبێت هیچ سیاسیەکی عێراقی نەیتوانیوە بڵێت عەلمانیەت بەڵکو هەموو چەمکی مەدەنیەت بەکاردەهێنن لە بڕیدا. بەڵام بێزاربوون لە تایفیەت، کە دەرکەوتەی باڵای دەسەڵاتی دینە لە عێراق و ناوچەکەدا، هەڵوێستێکی سیاسیە، نەک ژیاری. عەلمانیەت هەڵوێستێکی ژیاریە. عەلمانیەت یانی گرنگ نیە سوننەی یان شیعەی، گرنگ نیە موسوڵمانی یان موسڵمان نیت، هەرچیەکی بۆخۆتی بهێڵەوە و مەیسەپێنە بە سەر کەسدا. کاتێک عەلمانیەت دەبێتە جۆرێک لە سەپاندن وەک لە تورکیای ئەتاتورکیدا هەبوو، ئەوا عەلمانیەت دەبێتە دین. بۆی ەئەم پەرچەکردارە، حوکمی شیعە و سوننە لە کۆمەڵێل نوخبەدا دەبینێتەوە، کە لە ڕاستیدا زۆر قوڵترە لەوە. بۆیە ڕەنگە ئەو دڵخۆشیەی کە ئەم دروشمە هێناویەتی وەک موژدەیەک وەهابێت بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت دونیا عەلمانیانە ببینن، ئەمەش خۆشحاڵیەکی ناواقیعیە. دووەم، ئەوە کێیە هاوار دەکات، بە زۆری گەنجی شیعەن. بینین دروشمەکە لە هەناو ئەم چوارچێوەیەدا زۆرمان پێدەڵێت. نوکتەیەک هەیە لە ئایرلەندای باکور، کە ئەوانیش بە دەست کێشەی تایفیەتەوە دەناڵێنن، دەڵێت، یەکێک لە یەکێکی تر دەپرسێت، ئایا تۆ کاتۆلیکی یان پرۆتستانت، لە وەڵامدا دەڵێت، عەلمانیم، ئینجا ئەویتر دەپرسێت، کاتۆلیکێکی عەلمانیت، یان پرۆتستانێکی عەلمانی. بە هەمانشێوە سوننەیەکی عەلمانی، مەبەستی جیاوازە لە شیعەیەکی عەلمانی. وەک چۆن مەسیحیە ڕۆژهەڵاتیەکان چالاکانە بەشداربوون لە گەشەدان به فیکری ناسیونالیزمی عەرەبی، نەک لە بەر گێڕانەوەی مەجد بۆ عەرەب، کە عەرەبە موسوڵمانەکان وەهایان دەبینی، بەڵکو بۆ وەلاخستنی چەمکی دینی و زەمینە سازان بۆ هاوڵاتی هاوبەش. بۆیە کاتێک گەنجێکی شیعە هاوار دەکات بۆ عەلمانیەت جیاوازە لە سوننەیەک، هەروەها جیاوازە لە کوردێک. جێگای سەرنجە عەلمانیەت لە کوردستان لە لایەن خەڵکانێکیەوە قۆرغکراوە کە لە ئەنجامدا وەک پرۆسەیەک بەرەو داخزان دەڕوات لە بڕی هەڵکشان. سێیەم، کۆمەڵگای ئیسلامی پیویستی بە حوکمی دینیە بۆ ئەوەی تێبگات لە دین. ئەمە بە ڕونی لە ئێران دەبینین، لە تورکیاش ئێستا لە بڕەودایە، ئەوا لە عێراقیشدا دەستی پێکردوە. ئەم پەرچەکردارە بەرامبەر دین و بینینی عەلمانیەت وەک بەدیل دیدێکی هەڵەیە، چونکە عەلمانیەت دین نیە و بەدیلی دین نیە، بەڵکو جۆرێکە لە رێکخستنی بەهاکان لە پانتاییەکانی تایبەت و گشتدا. چوار، دەرچون لە ئیپستمۆلۆژیای دینی سەختترین کارێکە کە مرۆڤ بتوانێت بیکات لە ژیانیدا، زۆرینەی خەڵك لە دینەوە دەگوازنەوە بۆ ئایدەلۆژیا، ئەمە تەنها گۆڕینی جۆری جلوبەرگە، نەک وەرچەرخان. مرۆڤی ئایدەلۆژیا وەک مرۆڤی دینی هیچ نیە جگە لە رۆبۆتێک کە رستەی ئامادەکراو، هەڵویستی بۆ داڕێژراو، نەبونی سەربەخۆیی، نەبونی هەڵوێستی تایبەت، و زۆر بواری تر. دەتوانم هاوشان بە ئەلبێر کامۆ بڵێم کە ئایدەلۆژیان هەبوو ئەخلاقت نیە. ئەخلاق بە مانای ئەوەی هیچ تایبەتمەندیەکت نیە، سەربەخۆییت نیە، لە سەر بنەمای ئەخلاقی هەڵویست وەرناگریت. پێنج، سەرەتانەکە عێراقە. وڵاتی عێراق بۆ خەڵکی عێراق دروست نەکراوە، خەڵكی عێراق بۆ عێراق بەرهەم دەهێنرێت. ئەم پرۆسەیە چەندین جینۆسایدی بەرهەم هێناوە. عێراق بۆ ئەوانی تر دروستکراوە، بۆ هاوسەنگی هێز، بۆ ئامانجی جیوپۆلەتیکی، بۆ گۆڕەپانی ململانێ، بۆ ئاسیشی وزە، زۆر ئامانجی تر کە دوورن لە ئامانجی خەڵکی ناو ئەو نەخشەیە. ئەم دوو پرۆسەیە سەرچاوەی ئازارێکی زۆرە. لە کۆتاییدا مرۆڤی عەلمانی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە هەرگیز دڵی بە دروشم خۆش ناکات. چونکە هەموو وروژانێکی جەماوەری بەشێکە لە توقوسە دینیەکان. مرۆڤی عەلمانی تەنیایە و دەیەوێت ژیانی خۆی بژی.
■ ئاراس فەتاح... کاتێک وینستۆن سمیث و جولیای خۆشەویستیی، کە دوو پاڵەوانی شاکارەکەی جۆرج ئۆروێڵن لە رۆمانی ١٩٨٤، لەلایەن حیزبەوە دەگیرێن و بەتۆمەتی دژایەتییکردنی سەرۆک یان دەوڵەتەکەی براگەورە زیندانیدەکرێن، یەکێک لەوانەی ئەشکەنجەی وینستۆن سمیث دەدات کەسێکە بەناوی ئۆبراینەوە. ئۆبراین لە وەزارەتی خۆشەویستیی دەوڵەتە تۆتالیتارەکەی براگەورەدا Big Brother وەکو جاسوس کاردەکات و بەرپرسی لێپێچینەوەیە لە وینستۆن سمیث و ھەموو میتۆدێک بەکاردەھێنێت بۆئەوەی عەقڵی ئەم زیندانییە لەو شتێتیتییەی کە تووشی بووە، پاکبکاتەوە. دیارە لەم دەوڵەتەی براگەورەدا تەنھا ئەو کەسانە رەخنە لە حیزب و سەرۆک دەگرن کە کێشەیەکی عەقڵییان ھەبێت. لەکاتی لێپێچینەوە و ئەشکەنجەداندا وینستۆن سمیث بە ئۆبراین دەڵێت: „شتێک لە مرۆڤدایە کە بەھێزترە لە ئێوە“. ئۆبراینیش بە مەسخەرەوە لێی دەڕوانێت و دەپرسێت: „ئەو پرنسیپە چییە کە دەسەڵاتی ئێمە تێکدەشکێنێت؟“ وینستۆن سمیثیش سەرەڕای ئەوەی دەزانێت کە ئارگیومێنتەکەی لەو چرکەساتەدا لاواز و بێھێزە، وەڵامی دەداتەوە دەڵێت: ئەوە „روحی مرۆڤ“ە. لە کۆتایی رۆمانەکەدا وینستۆن سمیثیش بڕوا بەوەدەھێنێت کە دوو زائید دوو دەکاتە پێنج، چونکە حیزب وای دەوێت. حیزب و دەوڵەتی براگەورە تەنھا چاودێریی ڕەھای مرۆڤەکان ناکەن و سانسۆر لەسەر بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوتیان دانانێن، بەڵکو دەتوانن بە تێرمەکەی ئۆروێڵ، Newspeak واتە زمانێکی نوێیش بۆ کۆمەڵگا بەرھەمبھێنن و لەڕێگایەوە دەستکاریی پێکھاتی بیرکردنەوەیان بکەن. کۆمەڵگا لەم جیھانە دیکتاتۆرییەدا دابەشدەکرێت بەسەر ئەوانەی کە دڵسۆزی سەرۆک و حزبن، دروست بیردەکەنەوە و مرۆڤی ئاسایین. ئەوانەشی کە دوژمنایەتی براگەورە دەکەن خەلەلی عەقڵییان ھەیە و شێتن. حیزب و دەوڵەتەکەی براگەورە لەرێگای میدیا و وەزارەتەکانیەوە لەوێنەی وەزارەتی حەقیقەت و وەزارەتی خۆشەویستیی و وەزارەتی ئاشتیی و ھتد، نەک تەنھا دەستکاری بیرکردنەوەی تاک و گروپەکانی کۆمەڵگا دەکەن، بەڵکو زمانێکی نوێشیان بۆ بەرھەمدەھێنن کە دەبێت ھەموو پێی بدوێن. ھەر کەسێکیش بڕوا بەو چەمک و دەستەواژە و ڕستانە نەکات کە موڵکی حیزبن و نەیانکات بە بەشێک لە ژیانی ناوەکیی خۆی، دەبێت بە دوژمنی دەوڵەت و حیزب و براگەورە. ئاشکرایە کە یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی ناو دەوڵەتەکەی براگەورەی رۆمانی ١٩٨٤دا بریتیی بوو لە „ئازادیی کۆیلایەتییە“ و ئەم رستەیەش دەبوو ھەمووان دەرخیان بێت. لە کوردستانیشدا سیاسەتێکی مەترسییداری دامەزراندنی کولتووری براگەورە لەگەڕدایە بۆئەوەی ببێت بە واقیعی باو لەناو ھەموو پێکھاتە سیاسییەکاندا. واقیعێک کە وا لە ھەموو رۆشنبیرێکی دەربار بکات ھەڵبسێتە سەرپێ و دەست بە سنگییەوە بگرێت و ملیشی کەچبکات کاتێک باس لە سەرۆک بکات و سیاسەتمەدارە پۆپۆلیستییەکانیش دەبێت لەھەموو قسە و نووسینێکدا باس لە خۆشەویستیی قووڵی خۆیان بۆ فیکری سەرۆک بکەن و بە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیشیان لەگەڵ خودی سەرۆکدا، زەڕکەشی وەلائەتی ڕەھای خۆیان بۆ رێبازەکەی نماییشبکەن. حیزب وەکو لە رۆمانەکەشدا ھاتووە، مۆدێلێک لە „بیرکردنەوەی دووفاقەیی“ Doublethink بەرھەمدەھێنێت کە ئەندامەکانی ئامادەدەکات بۆ قبوڵکردنی ھەموو پارادۆکس و ناکۆکییەک کە لە سیاسەتی حیزبدا بەرھەمبێت. بۆنموونە ئاساییە سەرۆک ھەڵەی ستراتیژیی یان خیانەت بکات و ئەم ئەکتەش بە دووربینیی یان نیشتیمانپەروەریی بفرۆشرێتەوە، چونکە سەرۆک ھەمیشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا بڕیاردەدات. ھەرکەسێکیش گومانی لەوە ھەبێت سەرۆک ھەڵەی کردووە، وەکو جەستەیەکی نامۆ مامەڵەی لەتەکدا دەکرێت. حیزب ھەیە لە قۆناغێکدا ھەڵگری ھەندێ دروشم و گوتاری سیاسیی قەبەیە، بەڵام کە لێی ھەڵدەگەڕێتەوە وەکو ستراتیژێکی نوێی پراکماتیزمی سیاسیی نماییشدەکرێت و ئەوانەشی بەرگریی لە پرنسیپە کۆنەکانی دەکەن، دەکرێن بە خائین و دوژمنی رێبازی سەرۆک. ھەر کاتێکیش ئەندامانی حیزب گومانیان لە گۆڕانکارییە بونیادییەکانی ناو حیزب و گوتارە نوێکانی براگەورە ھەبێت، دەکرێن بە مەترسیی و لادەر لە رێبازی سەرۆک و لەحیزبەکەدا پرۆسەی تەسفییەکردنیان دەستپێبکات. یان لە خراپترین حاڵەتدا ھەر کەسێک لە گەمەو ھاوکێشەکان تێنەگەیشت یان نەیتوانی خۆی لەتەکدا بگونجێنێت وەک شێتێکی ناو کۆمەلگا وێنادەکرێت و وەک مەترسییەک بۆ ژیانی گشتیی ھەڵدەسەنگێنرێت و چارەسەری دەروونی بەزۆری بۆ دابیندەکرێت. دیوێکی تری ئەم ستراتیژەش بەرھەمھێنانی دونیابینییەکە کە نەک تەنھا دەبێت ھەموو کەسێک وەک وینستۆن سمیث لە کۆتاییدا بڵێیت دوو زائید دوو دەکات بە پێنج، چونکە حیزب وادەڵێت، بەڵکو دەبێت ھەموو تاکێک لەڕووی سایکۆلۆژییەوە لەسەر ئەو دۆخە ڕابێت و قەناعەت بەخۆی بھێنێت کە ئەمە کۆمەڵگای ئێمەیە و دەبێت قبوڵی ئەم واقیعە بکەین، چونکە دەستکارییناکرێت. ئەو واقیعەش دۆخی بەئاساییبوونی کولتووری براگەورە و بەپیرۆزکردن و بەرگرییکردنە لە ئایدیای سوڵتانیزم، ئەوسا ھی خودی براگەورە بێت یان باوانی لەناو پێکھاتی حیزبە کوردییەکاندا. بۆ بنجبەستکردنی ئەم مۆدێلەش حیزبەکان سیاسەتمەدار و رۆشنبیری زۆریان بەرھەمھێناوە کە دەتوانن بە میتۆدی „بیرکردنەوەی دووفاقەیی“ تیۆریزەی کولتووری بەبراگەورەکردنی حیزب و دەوڵەت و سیاسەتی بۆ بکەن و بەم میکانیزمەش شەرعییەت بە بنەماڵەییکردن و بە سوڵتانییکردنی سیستەمی سیاسیی لە ژیانی حیزبیی و حوکمڕانیی ئێمە بدرێت. بەدیوەکەی تردا پرۆسەیەکی میدیایی مەترسیداری دژە فیکر و رۆشنبیریی Anti-intellectualism لەئارادایە کە جەوھەری ھەموو ھێزێکی دیکتاتۆرییە. پرۆسەیەک کە ماشێنێکی گەورە لەپشتییەوەیە بۆ کوشتنی بەھای رۆشنبیر و فیکر و زمان و کردەی بەرگریی. ستراتیژێکی سیاسیی لە پشت پیشەسازیی وێناکردنی رۆشنبیرەوە ھەیە بە بوونەوەرێک کە چیدی ئەو کەسە فیکرییە نییە خاوەن پرنسیپ و داکۆکیکەر و بەرگرییکەر بێت لە ماف و بەھا ئینسانیی و گەردوونییەکانمان، بەڵکو ئەم بوونەوەرە مەھزەلەیەکی گەورەیە. فەرھاد پیرباڵیش لەمڕۆدا بووە بە مۆدێل و کەرەسەیەک نەک تەنھا بۆ پارتی، بەڵکو بۆ زۆرینەی حیزب و دەزگا میدییاییەکانی تریش. بەمەھزەلەکردن و یەکسانیکردن و بەرجەستەکردنی رۆشنبیر لە کەسی فەرھاد پیرباڵدا ئەو ستراتیژەیە کە زۆرینەی سیاسییەکان و میدیا حیزبییەکان لە پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەردەوامی ئەم دیاردەیەدان و لەڕێگای بەئامادەکردنی بەردەوامیشی لەناو رووبەری گشتییدا کاری لەسەر دەکەن. کێشەکە تەنھا ئەوە نییە ئەمەی کە ڕوودەدات کۆمیدیایە یان تراژیدیا، چۆن ڕاڤەی شێتێتی دەکەین و کێ توشی خەلەلی عەقڵیی بووە، سەرۆک و حیزبەکان یان رۆشنبیرەکانیان؟ ئایا شێتەکان ئاساییشی کۆمەڵگا تێکدەدەن یان سەرۆک و حیزبەکان، ئایا سیاسییەکان پێویستە لەناو کۆمەڵگادا بپارێزرێن یان کۆمەڵگا لە سیاسەت؟ فەرھاد پیرباڵ بە پاساوی تێکچوونی باری دەروونیی زیندانییدەکرێت، چونکە گوایە بووە بە ھۆکارێک بۆ تێکدانی ژیانی گشتیی لەکۆمەلگادا، کەچی سەرۆکی حیزبێک کە خۆی وتی گەر ریفراندۆم سەری نەگرت و دەوڵەتمان دروست نەکرد، بڵێن ئەم پیاوە شێتە و چیم لێدەکەن بیکەن! کەچی سەرەرای ئەو ھەموو کارەساتە ئەمنیی و نیشتیمانیی و ئینسانییەی کە لە ئەنجامی ئەم شتێتییە کە خۆی ناوی ناوە، بەرھەمی ھێنا، ھیچ ئیجرائاتێکی سیاسیی و ئەخلاقیی و یاسایی و پزیشکیی بەرامبەر نەکرا! بەدەر لەمانە، بەبۆچوونی من ستراتیژێکی ورد لە بێبەھاکردن و بێنرخکردنی فیکر و رۆشنبیر و بەرھەمھێنانی گوتار و کردەی رەخنە لەگەڕدایە بەرامبەر بە پیرۆزکردنی حیزب و جەستەی براگەورە لەلایەن رۆبۆتە فیکرییەکانی ناویان. خواستێکی پەنھان و ئاشکراش لەم سیناریۆ و دەرھێنانەی وێرانکردنی بەھا فیکریی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگای ئێمە لەناو حیزب و لای سیاسیی و دەزگاکانیان ئامادەیە کە لە جەوھەردا ئامادەسازییەکی سیستەماتیکییە بۆ ئاساییکردنەوەو نۆرمالیزەکردنی کولتووری براگەورەیی لە ناو حیزبەکاندا و قبوڵکردنی کولتووری سوڵتانیزمی سیاسیی بە مۆدێلە کۆن و نوێکەشی. زۆرینەی ڕەھای سیاسەتمەدارانی کورد گاڵتەیان بە رۆشنبیر دێت و کەمیش نین ئەو رۆشنبیر و سیاسییە تازەھەڵکەوتووانەی کە وەک کەسایەتی ئۆبراین لە وەزارەتی خۆشەویستیی حیزبەکەی براگەورەیاندا وەکو رۆبۆت کاردەکەن بۆ شکاندنی بەھای رۆشنبیر و چاودێریکردن و نابودکردنی ئەوانەی وەکو حیزب و بنەماڵە بیرناکەنەوە و کولتووری براگەورەیی بەپیرۆزناکەن و بەرگریی لە بەھا دیموکراسییەکانی ناو ژیانی سیاسیی حیزبیی و کۆمەڵگا دەکەن.