■ نیاز عهبدوڵڵا.. ئهوهی له كهركوك روو دهدات تهنیا پهیوهندی به یهكلاكردنهوهی ململانێكان نییه لهسهر خاك و سامانه سروشتییهكان و خاوهندارێتی نهتهوهیی پارێزگاكه، بهڵكو ئهنجامی ئهو ههڵه ستراتیژیانهیه به درێژایی 15 ساڵی رابردوو له لایهن بهرپرسانی كورد لهو شاره به ناوی كوردایهتی و قۆستنهوهی دۆخی ههستیاری شاركه ئهنجام دراون. دۆسیهی ئهمنی لهو نێوانه دۆسیهیهكی بهكارهێندراو بووه بۆ سهركوتكاری پێكهاتهكان و یهكلاكردنهوهیململانێ سیاسییهكان و ئهنجامدانی دزی و تاوانكاری و ترساندنیان، ههروهها ئهنجامدانی ساختهكاری له ههڵبژاردنهكان. بۆشایی دهستهبهری ئاسایش به تهنیا بهرامبهر به پێكهاتهكان نا، بهڵكو له لایهن هێزه كوردییهكان رێگایهك بووه بۆ سهركوتكاری بهرامبهر به بهشێك له دانیشتوانی كوردی ئهو شاره و لهناوبردن و كوشتنی رۆژنامهنووسان و، ئهشكهنجهدان و كوشتنی لایهنگرانی هێزه كوردییهكان. پارتی و یهكێتی له رووكهشدا شهڕی ناسنامه و بهیهكهوه ژیانیان كردووه له كهركوك، بهڵام ئهوان له شارهكه رهنگ كردنی پردهكان و ناونانی گهڕهكهكانیان لهسهر بنهمای حیزبی دابهش كرد، وهك گهڕهكی شۆراوی پارتی و گهڕهكی شۆراوی یهكێتی. ئهوان له پهنای بانگهشهی نهتهوهییاندا خاوهن ئاسایشی پارتی و ئاسایشی یهكێتی بوون و ماوه ماوه ههردوو دهزگاكه یهكتریان تۆمهتباردهكرد به ئهشكهنجهدان و كوشتنی لایهنگرانی یهكتری. ئهمه جگه لهوهی له شهڕی بهرنگاربوونهوهی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگاكه لهبری ناوهێنانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، ململانێی دهستبهسهردا گرتنی بیره نهتهكانیان كرد و پێشمهرگهی پارتی و پێشمهرگهی یهكێتی له میدیاكان پێشهنگییان بۆ شكاندنی یهكتری كرد تا لهبهرامبهر شكاندنی یهكتری خۆیان دڵسۆزتر له هێزی بهرامبهر بۆ كهركوكییهكان وێنا بكهن، بهڵام دواتر ئاشكرابوو بهیهكهوه تا چهند ساڵی داهاتوو نهوتی ئهو پارێزگایهیان فرۆشتووه و بهشێوهی پێشینه پارهكهیان وهرگرتووه. ئهم دوو هێزه تا ئێستاش، به تایبهت له دوای رووداوهكانی 16 و 17ی ئۆكتۆبهر ستراتیژییهتێكی جیاوازتریان نییه لهوهی پێشتر له كهركوك ههیانببووه و پیادهیان كردووه. له بهرامبهردا هێزهكانی دهرهوهی ئهم دوو هێزهش هێند بوێر نین لهسهر بنهمای دیموكراسی و بهیهكهوه ژیانی ئاشتیانه و "كهركوك بۆ ههمووان" بڕیار بدهن، بهڵكو كوردایهتی و شۆڤینیزمیان كردۆتهوه بنهمای بڕیار و ههڵوێستهكانیان.
■ عەبدوڵا حەوێز .. - بەپێی کەناڵی رووداو و داتاکانى حکومەت خۆى، حکومەتی هەرێم ساڵانە سێ و نيو مليار دۆلار لە بەرهەمهێنانى کارەبا سەرف دەکات (١) - لەگەڵ سەرفکردنی ئەم پارەیە حکومەتی هەرێم تا ئێستا لەرێی کەرتی تایبەتەوە ٥٠٠٠ میگاوات کارەبای بەرهەم هێناوە (١) - واتە ئەگەر داتای سێ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦-٢٠١٧ وەربگرین، حکومەتی هەرێم ١٠ ملیار و نیو دۆلاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا سەرفکردووە - لێرە بە پشت بەستن بە سەرچاوەى باوەڕپێکراو روونی دەکەمەوە چۆن زیاتر لە ٧٠٪ی ئەم پارەیەى بۆ کەرتە سەرفکراوە، گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەى گشتیە . ئایا دەتوانی بە دە ملیار و نیو دۆلار چی بکەى: . - تێچووی بەرهەمێنانی کاتژمێژێک کارەبا بە وززەى خۆر ٣٠ دۆلارە (٢) - واتە تێچووی بەرهەمهێنانی ٥٠٠٠ میگاوات کارەبا لەرێی ووزەى خۆرەوە: 1314000000 (ملیارێک و سێسەد و چاردە ملیۆن دۆلاره) - تێچووی بەرهەمێهانی ١٠هەزار مێگاوات کارەبا (واتە دووقاتی ئەوەی ئێستا لە هەرێم هەیە) لەرێی ووزەى خۆر: 2628000000 (دوو ملیار و شەشسەد و بیست هەشت ملیۆن دۆلاره) - تێچووی گەشەپێدان و فراوانکردن و مۆدێرنکردنی راکێشانی کارەبا بۆ ماڵان: 1300000000 (ملیارێک و سێسەد ملیۆن دۆلار) - چاندنی زیاتر لە پێنج ملیار دار لە سەرانسەری کوردستان (کە کوردستان دەکات بە سویسرای رۆژهەڵات): یەک ملیار دۆلار (خۆى ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت) (٣) - دروستکردنی ٤٠ بەنداوی بچووک و مامناوەند لە سەرتاسەری کوردستان: یەک ملیار دۆلار (زۆر گرنگە بۆ ژینگە و پاڵپشتی کشتوکاڵ و تەئمینکردنی ئاسایشی ئاو بۆ داهاتوو) (٤) - دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا بۆ بەستنەوەی دهۆک-هەولێر-سلێمانی: ١.٥ ملیارێک و نیو دۆلار (ماوەى نێوان هەولێر-دهۆک و هەولێر-سلێمانی دەبێتە کەمتر لە کاتژمێرێک) (٥) - دروستکردنی ١٠٠٠ مەکتەبی یەکجار پێشکەوتوو و مۆدێرن: ٢ ملیار دۆلار (٦) - بەرەوپێشبردن و مۆدێرنایزکردن و بەئۆنلاینکردنی کەرتی بانکی: ٥٠٠ ملیۆن دۆلار (زۆر گرنگە بۆ بزنس و پاڵپشتی (ستارتئەپ و entrepreneurship) - یارمەتی و پاڵپشتی پرۆژەى بزنسی بچووک (ستارتئەپ و entrepreneurship): ٥٠٠ ملیۆن دۆلار (کە دەبێتە هۆى دروستبوونی سەدان کۆمپانیای نوێ و بوژاندنەى هزری داهێنانکاری) (٧) . - کۆی گشتی هەموو ئەوانە ١٠ ملیار و نیو دۆلارە - ئەمە تەنها ئەم پارەیە کە لە کەرتی کارەبا دزراوە یان دیار نەماوە، ئایا ئەگەر هەموو کەرتەکانی تریش بەدواداچونی بۆ بکرێت و بە دروستی سەرفبکرایە ئێستا کوردستان لە کوێ دەبوو؟ . سەرچاوەکان: ١- بودجەى بەرهەمێنانی کارەبا، رووداو: https://www.facebook.com/…/vb.3638358203…/1911783948917399/… ٢- تێچووی بەرهەهێنانی کارەبا لەرێی ووزەى خۆر: https://www.independent.co.uk/…/solar-power-worlds-cheapest… ٣ - تێچووی چاندنی یەک ملیار دار بەپێی یانەى ئابوری جیهانی: https://www.weforum.org/…/pakistan-s-billion-tree-tsunami-…/ - نزیکەى هەشت دار دەتوانێت ساڵانە ئەو ئۆکسجینەى مرۆڤێک پێویستی پێیەتی دابین بکات، بەمەش ئەگەر بتوانرێت پێنج ملیار دار لە کوردستان بچێنرێت کە هەرێمێکی پێنج ملیۆن و نیویە، کوردستان دەبێتە یەکێک لە تەندروستترین هەرێمەکانى جیهان و پلەى گەرما دادەبەزێنێت و رژێرەى نەخۆشیش بەتایبەت شێرپەنجە بەرێژەیەکی گەورە دادەبەزێنێت: http://www.sciencefocus.com/…/how-many-trees-are-needed-pro… ٤- تێچووی دروستکردنی بەنداو بەپێی قسەی حکومەتى هەرێم خۆى:http://www.m9sharazoor.com/all-detail.aspx?jimare=5369 - بەپێی داتاکانى حکومەتی هەرێم خۆیان، نزیکەى ٧٠٪ی بارانی کوردستان بەفیرۆ دەچێت بەهۆى نەبوونی بەنداو بۆ گلدانەوەى ئاوەکە، ئەگەر ئەم بەنداوانە دروست بکرێن ئەوا زۆربەى ئەم بارانە دەتونرێت گلبدرێتەوە و دەبێتە کارتێکی گەورە لە بەرامبەر عێراق و ئاسایشی ئاو کە خەریکە هەرەشە لە تەواوى رۆژهەڵاتی ناوەرست دەکات بۆ داهاتوو دابین دەکرێت، ئەمە جگە لەوەى لەرووى کشتوکاڵ و دابەزاندنی پلەى گەرمی و لەرووى گشتیاریەوە سوودی گەورەى بۆ کوردستان دەبێت: http://www.rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=115604 ٥- تێچووی دروستکردنی شەمەندەفەری خێرا بە درێژایی ٢٥١ کیلۆمەتر (٧٤٧ ملیۆن دۆلار) بووە لە تورکیا - رووبەری نێوان هەولێر-دهۆک ١٥٠ کیلۆمەترە و هەلێر-سلێمانی ٢٠٠ کیلۆمەترە:https://www.railway-technology.com/projects/ankara-istanbul/ ٦- دروستکردنی ئەم بڕە مەکتەبەش کێشەى دوو دەوامی و سێ دەوامی ١٠٠٪ ناهێڵێت:https://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=77779 ٧- پاڵپشتی ستارتئەپ و بزنسی بچووک دەبێتە هۆى بوژاندنەوەى یەکجار گەورە لە بواری بوژاندنەوەى کارتی ئابوری و دروستبوونی کەرتی تەکتەلۆژیا و داهێنان هاوشێوەى وڵاتانی ترى وەک ئیسرائیل: https://techcrunch.com/…/microsoft-revamps-its-startup-pr…/…
■ د. محەمەد كیانی ... ئەوەندەی ئاگادارم کوڕەکانی کاك نەوشیروان خۆیان بێبەری کردوە لەو کوتلە وکوتلەکارییەی هەندێ هەڵپەرست بەناوی ئەوان وبەناوی بە بنەماڵەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان داوەتێ لەناو بزووتنەوەکە بۆ دەست بەسەرداگرتنی گۆڕان بە بەرژەوەندی خۆیان دوورخستنەوەی لە بەرژەوەندی گشتی. خەڵك دەبێ ئاگری بن کا بترسێ!!! کوڕەکانی کاك نەوشیروان بەم هەڵوێستەیان کارێکی چاکیان کردووە، وە وەك میراتگرێکی شەرعی مڵك و ماڵی کاك نەوشیروانیش شتێکی باشتر دەکەن ئەگەر بێت و خەرجی کارەکانی ئەو تاقمە تێکدەرەی گۆڕان رابگرن و یارمەتیان ڵی چك بکەن لە ماڵی تایبەتی خۆیان کە بەمیرات بۆیان ماوەتەوە. ئەگەر ئەمەکێك بۆ گۆڕان وەفایەك بۆ کاك نەوشیروان ومیراتە سیاسیەکەی نیشاندەدەن دەبێ دۆخی ناوخۆی گۆڕان یەکلا بکرێتەوە ئینجا ئەوان ئەگەر بیانەوێ یارمەتی ماڵی شەرعیەت بدەن و هەروها دەتوانن چالاکوانی ئەکتیڤیش بن. هیوادارم لەئاستی پێویست بن بەرامبەر میراتی سیاسی کاك نەوشیروان. گۆڕان لەژێر هەڕەشەی مان و نەمان دایە بەدەست گەندەڵ و ناکارمە و هەڵپەرستەکانی چەند ساڵە لە قەڵمڕەوی گۆڕان بوونە. ئەم کەسانەی کە گۆڕانیان خستوەتە دۆخی نالەباری ئێستای. ئێستاش ئەوانە نە خاوەنی روئیای سیاسین و نە کارەکتەری چاک و چاڵاکی کۆڕان بوونە. بەڵکو بەملکەچی و ماستاوچیەتی و کوتلەبازی جێگەی خۆیان لەناو گۆڕان کردبۆوە، وە وەڕەنگە هەندێکیان دەستی حیزبەکانی دەسەڵات و دەرەکیشیان لەگەڵدا بێت بۆ دەستەمۆ و بێکاریگەرکردن و تێکدانی گۆڕان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دوورخستنەوەی لە بەرژەوەندی گشتی. ئەمانە پێکهاتوون لەوانەی سەر بەژووری حوکمەت و پەڕلەمانن. چەندین کاربەدەستەکانی لەناو حوکمەت بوون و هەندێك ئەندام پەڕلەمانی هەولێر و بەغدا چەندین بەرپرسانی ژوورەکە لە دەوری یەکتر کۆبوونەتەوە دەیانەوێ گۆڕان بەو ئاقارەدا ببەن کە خزمەتی بەرژەوەندیەکانیان دەکات و ئەو گەندەڵیانەی لەناو حوکمەتی هەرێم و بەغدا کردوویانە بیانشارنەوە. ئەو دەستەیەی داندراوە بۆ هەڵبژاردنەکان دەبنە هۆی شکستی گۆڕان، خەڵکی هەولێردەنگ بە گۆڕان نادەن ئەگەر بێتو بەم شێوەیەی ئەوانە هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن کاندیدەکان دەستنیشان دەکەن. لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی بەغدا وتمان کاندیدەکان لاوازن کەس گوێی نەگرت، ئەم جارە دەستەی باڵای بەڕێوەبەری هەڵبژاردنیش لاواز و گەندەڵ و کوتلەچییە. دەبێ ئەوانەی تێکدەری گۆڕانن ناویان بهێندرێ، ئەو تێدەریەی ئەوانە دەیکەن لەملی کوڕانی کاك نەوشیروانی نەئاڵێندرێ، ئەوان ئەگەر بەکارهێندرابن تا ئێرە، لە ئێستادا ئەوان بەشێك نین لەو ململانێیەی ئەم هەڵپەرستانە لەگەڵ رێڕەوە گشتی و راستەکەی ناو گۆڕان کە بزووتنەوەکە لە پێناویدا دورست بووە. دەستەیەکی گەندەڵی ناکارامە لە کاتی دەستبەکاربوونیان لە حوکمەت و پەڕلەمان ئەم بزووتنەوەیان کردوەتە بارمتە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەبەن. هەندێکیان دیارن و کەس لاری لێیان نییە، هەندەکەی تر رەنگە بە کاکڵەی گۆڕان دابندرێن بەڵام ئەوانە خەتەرترین دەستەن کە گۆڕانیان بەتاڵ کردوەتەوە لە جەوهەرەکەی و لە جەماوەریان دوورخستوەتەوە کەچی خەڵك شێرەبەفرینەیان لێ دورست دەکەن. ئەوانەش هەر بێجامە لەبەرە هەڵپەرستەکانی حیزبەکانی تری پێشانیانن بە هۆی ململانێی گەندەڵ و بێ ئیمکانیەتەکانی گۆڕانیان تێکداوە هاتوونەتە پێش. لە ئێستادا هەر ئەوەندە دەڵێم، گۆڕانخوازان ئەگەر خەمی گۆڕانیان لەبەرە و لە خەمی ئەوەدان گۆڕان بگەڕێتەوە سەر خولیای خەونەکانی دوروستبوونی دەبێ هەر ئەمڕۆ داوای هەڵۆەشاندنەوەی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەڕلمانی کوردستان بکەن و لێژنەیەکی تری پاك و کاریگەر دابنێن، سەری مارە تێکدەرەکەی گۆڕان، مستەفا سەید قادری، لێ دوور بخەنەوە. بەم زووانە هەڵوێستەی ترمان لەسەر ئەم بابەتە دەبێت و ناوەکان ئاشکرا دەکەین وەك وەفایەك بۆ کاك نەوشیروان و گۆڕان. ئەگەر بکرێت پەیوەندی بە کاك نما و کاك چیاوە دەکەم بۆ زۆرتر رونکردنەوەی ئەو کارانەی بەناوی ئەوانەوە دەکرێت و هەوڵی ئەوانەی دەیانەوێ بەناوی بە بنەماڵەکردنی گۆڕآن بەرژەوەندیەکانیان بەرەوپێش ببەن یان بهێننەدی و روونترکردارەکانیان ئاشکرا بکردرێن. من هیچ بەرژەوەندیەکم لە ململانێەدا نییە، تەنها بەرژەوەندی گشتی و بزووتنەوەی گۆڕانن ئەگەر بکرێت لە خەتەری لەباربردن رزگار بکرێن و لەو بارە نالەبارە دەربهێندرێت.
■ هۆشیار عەبدوڵا.. ((ئەوەی وایکرد لەسەر ئەو باسە بێمە دەنگ ئەو حەملەیەیە کە بەهۆی گردەکەوە دەکرێتە سەر پێگە مەعنەویەکەی کاک نەوشیروان ، نەدەکرا ئەو قسانە نەکەم ، بێ گوێدانە ئەوەی کێ بە دڵیەتی یان دژە)). نەوشیروان مستەفا پێی وابو ، بە تاپۆکردنی ئەو گردە لە سەر خۆی پاراستویەتی لە داگیرکردن نەک داگیری کردبێت . بۆمێژو، کاتێک نەوشیروان مستەفا مەتر بە مەتری ئەو گردەی لە تاپۆ خستە سەرخۆی بەرپرسێکی یەکێتی دەمێک بو چاوی لەسەری بو گۆچانێکیشی لێ دانابو کە داگیری بکات ، دوایی لە دەستی دەرچو . نەوشیروان مستەفا و کێشەی گردەکە ؛ هەر لەگەڵ دامەزراندنی کۆمپانیای وشە، گردەکە بو بەسەرهێشە بۆ کاک نەوشیروان بەو پێیەی هەبون پێیان وابو کۆمپانیاکە دەکاتە پشک و دابەشی دەکات بەسەریاندا و لەگردەکە دەبنە شەریک ، کە ئەوەی زانی مەبەستی بو چارەسەرێکی بکات هەندێک پێشنیاری خستە ڕوو ؛ یەک ؛ وتی دەشێ بیکەمە وەقفی حکومی و دوای مردنی خۆم بگەڕیتەوە بۆ حکومەت ، هەر زو لەوە پەشیمانکرایەوە چونکە وتیان حزب و حکومەت یەکێکە و یەکێتی بە زویی داگیری دەکاتەوە بۆ خۆی و کۆمپانیاکانی دەیکەن بە پرۆژە. دو: هەوڵیدا بیکا بە میدیا ستی ( شاری راگەیاندنەکان) و تێکرای ناوەندەکانی میدیا بباتە ئەوێ ، یا زانکۆ و نەخۆشخانەی تێدا بکرێتەوە ، ئەوەشیان مەیسەر نەبو . کاک نەوشیروان مەتر بە مەتری لە تاپۆ کڕی وو خستیە سەرخۆی بۆ ئەوەی دەسەلات نەتوانێ بە قانونی لێیبسەنێتەوە و داگیری بکات و هەوڵی زۆریشیاندا ، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا تاکە یەک لەحزەش نەوشیروان مستەفا ئەو گردەی وەک موڵکی تایبەت سەیر نەکردوە بەلکو بە مولکی گشتیی و بە موڵکی شاری سلێمانی زانیوە و لە لوتکەی بێ پارەیی گۆڕاندا کە وەخت بو یەکێتی و پارتی دەیانخنکاندین و پارەمان نەبو کەی ئێن ئێن بەردەوامی پێ بدەین ، ئامادە بو بەو هەمو کبریایەوە تەکلیف لە ئەم و ئەو بکات بەڵام ، ئامادە نەبو بستێکی گردەکە بفرۆشێ . نمونەیەکی زیندووتر : کە بوم بە مودیری کەی ئێن ئێن ئەمویست ستۆدێۆیەک لە تەنیشت بینای ئێستای کەی ئێن ئێن دروست بکەین ، پێویستی بە موافەقەی کاک نەوشیروان بو ، بەیانیەک باسەکەم لەگەڵ کردەوە گوتی ، دەبێ چەندین سنەوبەر ببریتەوە ، نابێت لێی گەڕێ ، تۆزێ ئیلحاحم کرد کە زەرورین، گوتی وازی لێبینە ئەو گردە هیی من نیە تا بە ئارەزوی خۆم داری ببڕمەوە و چیم بوێ تیای بکەم ، ئەوە ئەمانەتە و رۆژێ دێت دەبێ کەی ئێن ئێنەکەشتان ببەنە دەرەوەی ئەم گردە ، ئەوە موڵکی گشتیە ، تایبەت نیە . کە بەیاننامەکەی ۲۹ی۱ی ۲٠۱۱ی نوسیی ، ناردی بەشوێنما ، کە چوم بەیاننامە حەوت خاڵیەکەی خستە بەردەمم وتی رات چیە ، خۆت ئامادە بکە بۆ بەرنامەیەکی روبەرو لەسەری ؟ ، وتم بەیانەکە زۆر باشە ، و زۆریش پوختە ( بە چاپکراوی یەک ئەی فۆڕ بو) ، پێکەنی وتی ؛ بمدایەتە دەست فڵان و فڵان ( دو ناوی هێنا پێم باش نیە بیان نوسم ) بۆ ئەو حەوت خاڵە حەوت لاپەرەیان ئەنوسی ، پرسیاری کرد ئایا دەتوانین لە ئیعلام دیفاعی لێ بکەین و حەملەی بۆ بکەین ؟، وتم ؛بەڵی ،بەڵام گرفتێک هەیە ، وتی چیە ؟ وتم خاڵیکیان باسی دەستبەجێ گێرانەوەی مولک و ماڵی گشتی دەکات ، ئێمەش ئەم گردەمان لایە و باسیی دەکەن ، وتیی هەر زۆر باشە با باسی بکەن ئێمە ئینکاری ناکەین کە ئەم گردە مولک و ماڵی گشتی نیە ، هەر کات ئامادەبون ئەو موڵک و ماڵ و زەویانە بگێرنەوە بۆ حکومەت و دڵنیابوین داگیری ناکەن پێش هەمو کەس گردەکە دەگێرینەوە. کاک نەوشیروان لەگەڵ نەخۆشکەوتنیی کەوت بەسەر ململانێیەکی سەختدا لەگەڵ پارتیی ، پاشان سەرقاڵی زۆری بۆ دروستبو بە رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەگەر نا بریاری هەبو ئیستیقالە بدات لە رێکخەری گشتی ، هەر بۆ مێژو کە سەفەری یەکەمجاری ئەڵمانیای کرد ئیستیقالەکەی نوسی بو لە لاپتۆپەکەیدا بو دەیویست تەفەروغ بکات بۆ ئەوەی زۆر شت یەکلا بکاتەوە بەڵام خۆپیشاندانەکانی ئەوێ رۆژێ کە بۆ بزرکردنی کێشەی سەرۆکی هەرێم پارتی و یەکێتی گۆرانیان تۆمەتبار کرد و کودەتاکەی پارتی لە حکومەتدا و گێرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان وایکرد کاک نەوشیروان ئیستیقالەکەی دوا بخات ( ئەمەی لە زیاد لە جارێک لە مەجلسی جیا جیا بۆ باسکردوین). موڵکی خەڵکن نەک حزب؛ دەبێ خەڵکی هەرێم ؛ هاوینە هەوارەکانی سەری رەش و دوکان و قەلاچوالان و دەباشان بە موڵکی حزب و بنەمالەکان نەزانێت ، دەبێ دامێنی گۆیژە بە هی بازرگانێک نەزانێت ، بیگومان دەبێت گردی زەرگەتەش بە هی گۆڕان یا هیچ کەسێک نەزانێت . گردەکانی سلێمانی : هەمو ئەو گردانەی لە سلێمانی هەن وەک (سی) شارەکە وان بۆ هەناسەدان، هەوای شار پاک دەکەنەوە لە تەپوتۆز ، نابێ ئاسان دەستبەردایان بین بۆ هیچ کەس و لایەنێک و دەبێ بگەرێندرێنەوە بۆ خەڵکی شارەکە ، سلێمانی لەهەرچی حزب هەیە گرنگترە ، حزب وەسیلەی خزمەتی شارەکەیە ، خوا ئەزانێ گۆڕان وەک حزب سبەی چی بەسەر دێت بەڵام سلێمانی دەمێنێت ، ئەوەی ئەصڵ و نەگۆڕە شارە، ئەوەی گۆڕاو نا جێگیرە حزبە، گۆڕان وەسیلەیە ، خزمەتی شار و خەلک و ژینگەکەی ئامانجە. بەڵام سەیرە لەوەدایە هەمو ئەو گردانەی داگیرکراون و کراونەتە ماڵ و تەلاری شەخصی و ئیشی تایبەتیان تیا ئەکرێ ودابەش ئەکرێن بەسەر دەستوپێوەندی بەرپرساندا وخانویان تێدا دروستدەکرێن و شوێنی نیشتەجێبونی خێزانین ، کەس باسیان ناکات بەڵام گردی زەرگەتە کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکە بۆ گۆرانکاری لە بەرژەوەندی گشتی و بستێکی نەفرۆشراوە هەمو باسی دەکەن . بە رای من لە رێکخەری گشتیەوە بۆ کورەکانی کاک نەوشیروان بۆ هەمو هەڵسوراوێک دەبێت بڵێن؛ (( ئەم گردە هی خەڵکە ، مولکی گشتیە ، مولکی کەس نیە ، هەر کات نیزامێکی سیاسیی عادل هاتە سەر حوکم دەگەرێندرێتەوە و تا ئەو کاتەش بۆ بەرژەوەندی شەخصی بەکار ناهێنرێت و نافرۆشرێت و مامەلەی پێوە ناکرێت ))، تایبەت زۆر گرنگە کوڕەکانی کاک نەوشیروان خۆیان ئەوانە هەمو بڵێن چونکە دەیانجار لێم بیستون کە ئەوان ئەو گردە بە موڵکی گشتی دەزانن و هەر لە بەرژەوەندی گشتیشا بەکار دەهێنن نەک بۆ بەرژەوەندی شەخصیی، کاتیەتی ئەو کورانە کە ئێستا موئامەرە دژی مێژوی باوکیان و خۆیان وەک تەون دەچنرێت قسە بکەن و بێنە بەردەم رایگشتی و بارتەقای ئەوەش پەروەردە و هۆشیاریان هەیە زۆر کەس و لایەنی ناحەز بە کاک نەوشیروان و گۆڕان دەمکوت بکەن. خۆئەگەر کورەکانی نەوشیروان مستەفا مەبەستیان بێت تیجارەت بکەن ، پێویستیان بە گردەکە و بزوتنەوەی گۆڕان نیە و تەنها ناوی باوکیان بەسە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنن و بڕۆنە پاڵ سیستمە عائیلیە چەتەگەرەکە بەڵام ئەوەیان نەکردوە و وەک هەڵسوراوێکی گۆڕان شانیان داوەتە بەر سەرخستنی گۆڕان . هەن داوادەکەن گردەکە بدرێتە گۆڕان و خۆشیان بە سەربەخۆ و موفەکیر و یەکسانخواز دەزانن، جێگەی پرسیارێکی گەورەیە؛ هەن خۆیان بە دڵسۆزی گۆڕان دەزانن ، هەن خۆیان بە رۆشنبیری بێلایەن دەزانن کەچیی کە دێن دژی کێشەی ئەم گردە دەنوسن لەبری ئەوەی بڵێن ئەم گردە موڵکی گشتیە ، دەڵێن با کورەکان بیکەن بەناوی گۆڕانەوە ، واتا بدریتە حزب ! بە چ حەقێک ئەمە بکرێ ؟ یەک پرسیار لە هەمو ئەو بێلایەن و خەلکە دەکەم تایبەت ئەوانەی دڵسۆزانە ئەنوسن ، ئەگەر کاک نەوشیروان لە ژیانی خۆیدا گردەکەی بکردایە بە ناوی گۆڕانەوە هەمو نەتان دەگوت مولکی گشتی داوەتە حزب ؟! پاشان مەگەر مۆڵەتی حزبیش بەناوی گروپێک کەسی کەمەوە نیە و دواجار ئەوانیش بەشەر نین وەک کورەکانی کاکە ، ئەگەر ئەو گردە نەگەرێتەوە بۆ میری وەک موڵکی گشتی مامەلەی لەگەڵدا نەکرێت لەسەر هەر کەسێک بێت لای من وەک یەکە وحەق نیە بەناوی دڵسۆزی بۆ گۆران وا بکەن گۆڕان ببێتە داگیرکەری موڵکی گشتی. پێویستە داوا بکەن گردەکان لە حزبەکان بسەنرێنەوە نەک بخرێنە سەریان. گومانم نیە ئەو حەملەیەی لەسەر ئەو گردەیە بەشێکی ئەکید لە دڵسۆزیەوە بۆ گۆڕان بەڵام بەشێکی زۆریشی کاری دەزگا جاسوسیەکانە و ئیرەییە بە پێگەی نەوشیروان مستەفا لەدڵی خەلکدا دەیانەوێ ناوی بزڕێنن ، ئەو ئەگەر لەوە بوایە مولکی گشتی داگیر بکات و مولک بۆ کورەکانی جێبهێڵێت دەیتوانی لەسەر حسابی دورکەوتنەوەی لە خەمی خەلک کوێی بویستایە بیخاتە سەرخۆی وکوڕەکانی نەک هەر لە سلێمانی بەڵکو لە هەمو کوردستان و دەرەوەش . جا بەرێزان لە دیدی کاک نەوشیرواندا ئەو گردە مولکی گشتی و مولکی شاری سلێمانی و خەلکەکەیەتی نەک هی کوڕەکانی نەک هی گۆڕان، کێ دەڵێ وا نیە ، دەتوانین لە دیبەیتێکی میدیایدا روبەرو ببینەوە . جیا لە هەمو ئەو وردەکاریانە ؛ گۆڕان هاتوە بۆ ئازادکردنیی موڵک و ماڵی گشتی نەک داگیرکردنیی بۆیە من لەهەر جێگە و شوێنی لێم بپرسن دەڵیم ئەم گردە نە هی گۆڕانە نە هی کورەکانی کاک نەوشیروانە بەڵکو موڵکی شارەکەیە، هەروەک چۆن قەت بێئومێد نیم لەوەی دەباشان و سەری رەش و دامێنی ئەزمڕ و گردی محافز و گردەکانی تری ناو شار و هەمو ئەو زەویانەی داگیرکراون بە هەر ناو و پاساوێکەوە بێت بەشێکن لە نیشتیمانی ئێمە و موڵکی ئەوانە نین کە تیایدا نیشتەجێن و دەبێ رۆژێک بیانگەرێننەوە و لێیان بسەنرێتەوە . جا ئەو رۆژە کەیە؟ نازانم بەڵام درەنگ یا زو هەر دێت و بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ هێنانەدی ئەو رۆژە خەبات دەکات .
■ لەتیف فاتیح.. هیچ بزوتنەوەیەكی سیاسی لە دنیادا ئەندامەكانی خۆی لێزیاد نیە ، كەسیش بە زیاد نازانێ چجای ئەو ئەندامانە ئەندامی كاراو كارەكتەری ناسراو بن ، هیچ بزوتنەوەیەك بە ئەندامەكانی ناڵێ " بڕۆن جەهەنەم " هەمان واژەی " رۆی جەهەنەم " م لەو رۆژانەدا بە كار هێنابوو. بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دكتۆر یوسف محەمەد سادق ،وەك حەزرەتی یوسف سەیردەكرا ، یان هەموومان دەمانوویست وا وێنای بكەین ، كاتێك رێگریشی لێكرا بۆ ئەوەی نەگەڕێتەوە پارلەمان وەك یوسفی ناوبیرەكە سەیركرا ، بەڵام لەمەدا هەموو هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان بەوانەشەوە كە ئێستادكتۆ ر یوسف بە زیادەیان دەزانێ لە سەر ئەو هاتنە دەنگ ،پیچەوانەی براكانی حەزرەتی یوسف ، لە كاتێكا من بۆخۆم بڕوام وابوو ئەو وەك سەرۆكی پارلەمان دەبوو نەگەڕایەتەوەو هەر بچوایەتە هەولێرەوە ، وەك چۆن لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بە قسەی كەسی نەكردو ئاكامەكە ئاوا كەوتەوە ، كەكەوتەوە ، دەبوو بۆ گەڕانەوەش بۆ سلێمانی بە قسەی كەسی نەكردبا چی دەبوو باببوایە . دكتۆر یوسف و زۆر گەنجی تر ئەوانە بوون كە ئاماژەیان بۆ دەكراو دەیانووت بزوتنەوەی گۆڕان ئەم نەوەیە دێنێتە پێشەوە ، ئەمە وەك شانازیەك ئاماژەنما دەكرا ، ئەو شەوەی دكتۆر یوسف رێگری لێكرا ، یەكێك لەوانەی ئێستا ئەو بە زیادی دەزانێ زۆر توڕەو دڕدۆنگ بوو ، بە زۆر دایانساكان لەوەی كاردانەوەیەكی هەبێت . لەو گرفتانەی ئەمڕۆ لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە دەبوو دكتۆر یوسف و گەنجەكان رۆڵێكی گەورەی چارەسەریان گێڕاباو دەستەودامانی بیرو ڕاجیاكان بان نەگاتە مریشكە ڕەشە نەك خۆیان بەشێك بن لە گەیاندنەكە ، من هەر ئەوەم لە خوێنەوارەكان چاوەڕێ دەكرد ، بەڵام نا !!. بۆ دكتۆر یوسف ، كوڕێكی ئارام و لە سەر خۆ ، كەسێك كە كاك نەوشیروان لە پێناویدا قوربانی دەدا ، زۆر ناجۆرە بە كەسانی وەك عوسمانی حاجی مەحمود ، قادری حاجی عەلی بڵێت "جا بڕۆن باشترە ئەوان چیان بۆ گۆڕان كردووە "، بۆ ئەمە شاهیدم هەیەو مایەی نكوڵی كردن نیە ، ئێ قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود سەرەڕای ئەوەی دوو كۆڵەكەی گرنگی ئەو بزوتنەوەیە بوونە ، زۆر سەنگینیش بوونە ، بە ڕادەیەك تا ئێستا یەكێتیش لە خۆی ڕانەدیوە بڵێ عوسمان یان عومەری سەید عەلی زیادەن و دەڕۆن ناڕۆن كەیفی خۆیانە ، تەنانەت كە جەوهەر نامیق لە بەرزترین پۆستا پارتی بە جێهێشت و دانیشت میدیاو ئەدەبیات و كارەكتەرە سیاسیەكانی پارتی نەك لە گوڵ كاڵتریان پێنەوت ، بگرە زۆر بە ڕێزیشەوە سەیریان دەكردو هەمیشە بە سەریان دەكردەوە ، لە مردنەكەشیا خاوەندارێتیان لێكرد ، عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی و هەموو ئەوانەی بزوتنەوەی گۆڕان بە جێدێڵن ، زیادە نین ، كێشەیەك هەیە ، كێشەكە پێویستە چارەسەر بكرێت ، نەك هەوڵی بچوككردنەوەی بزوتنەوەیەك كە نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوە درروستی كرد واقیعە سیاسیەكەی پێبگۆڕێت . هەڵبەت من نامەوێ درێژدادڕی بكەم ، بەڵام دوا قسەم هەر ئەوە هیواخوازم ئەم جۆرە نوسینانە نەبنە هۆی ئەوەی لە بری چارەسەر پەلامار بدرێین و تۆمەت و تانەبارانكرێین ، وەك ئەوەی باوە .
■پەیكار عوسمان .. - هێشتا بێ ئینسافییە بڵێین هەموو حیزبەکان وەکو یەکن، بێگومان دوو دەعبای وەکو پارتی و یەکێتی وێنەیان نیە، کاتێکیش حیزبەکان، ئیش لەسەر فراوانکردنی مەساحەی جیاوازی و کەمکردنەوەی مەساحەی لێکچون ئەکەن، ئەمە جێ ی ئومێدە، بەڵام بەپێچەوانەوە کاتێ ئیش لەسەر بچوکردنەوەی مەساحەی جیاوازی و زیادکردنی مەساحەی لێکچوون ئەکەن، هێشتا هەر جیاوازن، وەلێ ئیتر ئەو جیاوازییە کەمە بەشێ گۆڕانکاریی ناکاو هیوای لەسەر هەڵناچنرێ، ئیتر ئەم جیاوازییە سەتحییە، هەر بەشی شتی بچوك و شەڕە دەنووکی حیزبیی ئەکاو شتی گەورەی لێ ناکەوێتەوە. - کاتێ هەڵبژاردن لە وەسیلەی دەساودەس و گۆڕانکارییەوە، ئەبێتە وەسیلەی مانەوەو نەگۆڕانی سیاسیی، ئیتر هەڵبژاردن یارییەکی دیموکراسییانەیە نیە، ئیتر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان کولتوری دیموکراسی قووڵناکاتەوەو تەجروبەی دیموکراسی کەڵەکە ناکات، بەڵکو ئیتر هەڵبژاردن مەستت ئەکات بە زەیفی دیموکراسی و بێ ئاگات ئەکا لە خودی دیموکراسی. جا ئەم نەوعە لە دیموکراسی، دیموکراسی دەسەڵاتە، نەك دیموکراسی گۆڕینی دەسەڵات. - حیزبە ڕکابەرەکانی پارتی و یەکێتی بەرامبەر دوو شت دەستەوەستان و موفلیسن، یەکەم بەرامبەر تەزویری هەڵبژاردن، دووەم دۆزینەوەی خەباتی مەدەنی بەدیل، نە هەڵبژاردنیان پێ چاك ئەکرێ، نە خەباتێکی تریان پێئەکرێ، دەی ئەم ئیفلاسەی ئۆپۆزسیۆن نابێ ببێ بە ئیفلاسی گشتی، ئەو کاتەی حیزب ئەبێتە دوکانی سیاسی و جگە لە هەڵبژاردن کاڵایەکی تری نامێنێ بۆ فرۆشتن، تۆ مەجبورنیت لێ ی بکڕیت! - گۆڕان ئیفلاسی خەباتی مەدەنی کردوەو جگە لە هەڵبژاردن قسەیەکی نەماوە بۆ وتن، لە کاتێکا کە هەڵبژاردن خۆی بووە بە قسەیەکی سواو. سێ حیزبە ئیسلامییەکە، کەسیان ناوێرن بچنە دەرەوەی هەڵبژاردن، ئەترسن بکەونە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و کەیسی تیرۆریان بۆ دروست بکرێ، یان هەریەکەیان ئەترسێ دوو لایەنەکەی تر دەنگەکانی بەرێت. هاوپەیمانی و نەوەی نوێش، هەر بە موفلیسی و بە دەسی بەتاڵەوە هاتوونەتە ساحەکەوە، چونکە دیسان ئەوانیش جگە لە هەڵبژاردن کاڵایەکی تریان پێ نیەو هاتوون هەمان شت بفرۆشنەوە. ئەمانە هەموویان بوون بە دوکانی سیاسی و نانەکەیان لەسەر هەڵبژاردنە، لەکاتێکا هەویری هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی ئەیشێلن! - ئینجا نەفەس درێژی و گوێدرێژیی جیایە، تۆ ئەتەوێ بچیت بۆ چەمچەماڵ، دەی ئەبێ لە تاسڵوجەوە بچیت نەك لە عەربەتەوە، چونکە ڕێگای عەربەت ئەتبا بۆ سەیسایەق ناتبا بۆ چەمچەماڵ، دەی ئەگەر چەنجارێك ئەمە دووبارە بکەیتەوەو بتەوێ لە عەربەتەوە بڕۆیت، مانای ئەوەنیە کە کۆڵنەدەرو نەفەس درێژیت، بەڵکو مانای ئەوەیە کە گوێدرێژیت! (بەڵێ خەباتی مەدەنی نەفەسی درێژی ئەوێ و لە دوور مەودادا نەتیجەت ئەداتێ، بەڵام نە خەباتی مەدەنی تەنیا هەڵبژاردنە، نە هەڵبژاردن هەمیشە گەمەیەکی دیموکراسییانەیە.) جا بۆ ئەوەی نەفەس درێژبی و گوێدرێژ نەبیت، یان ئەبێ قەواعدی لوعبەکە بگۆڕیت، یان ئەبێ خودی لوعبەکە بگۆڕی و یارییەکی مەدەنی تر بکەیت، نەك خەباتی هەرئەوەم یاری! ئاخر ئامانج لە جوڵەی سیاسیی، ئەوەیە کە هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بڕۆیت، ئەگەر قەرارە هەر لە شوێنی خۆت بیت، ئەسڵەن پێویست بە جوڵە ناکات، چونکە بەبێ جوڵەش ئەتوانی لەویا بیت. - ئومێدبەخشینەوە پیشەسازی درۆکردن و خۆگێلکردن نیە، تۆ کە ئەزانی (هەڵبژاردن هیچی پێنەماوەو ئەحزابیش بەس هەڵبژاردنیان پێماوە) ئەو هیواو ئومێدە چی لێ سەوز ئەبێ، کە تۆ بە خۆگێلکردن لە واقعەکەو درۆکردن لەگەڵ خۆت دروستی بکەیت؟؟ ئومێدی ڕاستەقینە ڕاستگۆییە، ڕاستگۆیی ڕاستەقینەش ڕاستگۆییە لەگەڵ خۆت. ئەو کاتەی کە حیزب و هەڵبژاردن و پرۆسە سیاسییەکە، هیچی پێنەماوە، ئومێدی درۆیینەی لەسەر هەڵمەچنە، بەڵکو بگەڕێرەوە بۆ خۆت و بڵێ، من نابم بە بەشێك لەو ئیفلاسە، ئومێد ئەوەیە، ئەو کاتەی کە سیاسەت شتەکان ئەدۆڕێنێ، تۆ خۆت ببەیتەوە. - ئومێد وەکو جگەرە وایە، دانەیەك تەواوئەکەیت ئینجا دانەیەکی تر دائەگیرسێنیت، هیچ عاقڵێك دوو جگەرە پێکەوە داناگیرسێنێ، تا ئومێدی نەفەسێك لە یەکەما مابێ، پێوست ناکا دووەم پێکەیت، بەڵام کە جگەرەی یەکەم گەیشتە سەر فلتەر، ئیتر ئومێد لە جگەرەی دوومدایە، ئیتر فڕێدانی یەکەمیش ناکاتە نائومێدی!! ئەشێ بۆ حیزبی موفلیس و کاندیدی مەسڵەحەتچی، فلتەر تیجارەتێکی موربیح و تاکە تیجارەتیش بێت، بەڵام فلتەر بۆ تۆ نەفەسی تیانیە، کاتێ ئومێدی وەهمیشی لەسەر هەڵئەچنیت و بە هیوای نەفەس مژی لێئەدەیت، سەیرئەکەی تیاینەماوەو توشی نائومێدی ئەبیت. جا من ئەمەوێ لە مەترسی (ئومێدی وەهمی) ئاگادارت بکەمەوە بۆ ئەوەی نائومێد نەبیت، نەك ئەوەی کە نائومێدی ببەخشمەوە! من ئەمەوێ ئومێدەواربین بە قۆناغێکی تر، نەك هەموو ئومێد کورت بکەینەوە لەم قۆناغەداو لەم دارەدا، کە زڕەو جگە لە نائومێدی بەرێکی تر ناگرێ. - پەکەکە کە لە سوریابوو، بێ ئیشیش دانەنیشبوو، بەڵکو خەریکی ڕێخستن و ئامادەکردنی خەڵكبوو بۆ قۆناغێکی دواتر، ئەوەبوو قۆناغەکەش هاتوو ئەوانیش ئامادەبوون و توانییان بۆشایی ساحەکە پڕبکەنەوە. جا بێ هیوابوونم لەم پرۆسە سیاسییە، بەمەستم دانیشتن و هیچ نەکردن نیە، بەڵکو مەبەستم کارێکی لەو بابەتەیە! ئەم تڕەکەڵەکە ئەڕوخێ و هەرچیش لەناویابێ بەسەریا ئەڕوخێ، چارەسەریش خەباتی دەرەوەیە، بۆ ئەوەی کە شتەکە ڕووخا، هێزێكی ئامادە هەبێ وەزعەکە بگرێتەوە. - لەئێستادا مەساحەی ئومێد ڕووبەری پرۆسە سیاسییەکە نیە، ڕووبەری دەرەوەیەتی! ئەوێ باشترین شوێنە بۆ کاری سیاسیی نوێ، چ هێزی نوێ ی تیا دروست ببێ، چ هێزی ناو پرۆسەکە بێنە دەرەوەو ئیشی تیا بکەن. مەسەلەن بۆ هێزێکی وەکو گۆڕان، ئەوێ باشترین مەساحەی قۆناغێکی نوێ ی خەبات و تێهەڵچوونەوەیە، بەتایبەت کە لە ئێستادا کۆمەڵێ دوکانی تر لە پاڵ گۆڕانا کراونەتەوەو هەمان کاڵا ئەفرۆشن و بە دەنگێکی بەرزتریش هاوارو ڕیکلامی بۆ ئەکەن. مەیدانێکی باشی موبادەرەی سیاسیشە، گۆڕان کە موبادەرەی نەماوە، تەنیا هی ئەوەنیە کە نەوشیروان نەماوە، بەڵکو ئەو مەیدانەی کە خەباتی تیائەکات موبادەرەی تیانەماوە. - ئەمەوێ بڵێم ئایندەی سیاسی بۆ بازنەی بایکۆتە، ئەگەر ئەوێ بەهێزو فراوان و ئامادەبێ، دوای کەوتنی ئەم ئەزمونە درۆیینەیە ناکەوین، بەڵکو ئەزمونی ڕاستەقینەمان دەست پێئەکەین! ئەگەریش ئەوێ ئامادەنەبێت، ئەوە لەگەڵ کەوتنی ئەم تڕەکەڵەکەدا هەموو شتێك ئەکەوێ و کۆتایی دێت. - دواجار ئەمە ڕایەکەو ئەشێ وانەبێ، یەعنی ئەگەر لای تۆ پرۆسەکە نەفەسی تیاماوە، قەیچێکا بمژ.
■ توانا عوسمان .. بەڵێ بۆ بەسیمکارتکردنی کارەبای هەرێم پێش هەفتەیەک نێچیرڤان بارزانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بە پرۆژەی بەسیمکارتکردنی کارەبا کرد، لەکاتی خۆیدا لەبەر توڕەیی خەڵک هیچم نەنوسی.. بەڵام ئێستا کاتێتی بڵێم، بەڵێ بۆ بەسیمکارتکردنی کارەبای هەرێم. ڕاستە لەهەرێمی کوردستاندا کارەبا زۆر خراپە، هەم وەک کەمی وزەی کارەبا هەم وەک هیلاکی تۆڕی دابەشکردن و وایەر و محاویلەکان.. ئەشزانم هۆکاری سەرەکیش گەندەڵی و گوێنەدانی دەستەڵاتدارانی هەرێمە لە26 ساڵی ڕابردوودا بەپڕۆژەی ستراتیجی و خزمەتگوزاری گشتی. بەڵام بەڵام یەکێک لەهۆکارەکانی خراپی وەزعی کارەبا لەهەرێم ئەوەیە کەخەڵک پارەی ئەو بڕە کارەبایە نادات کەبەکاریدەهێنێت، کەرتی کارەبا پارەی بۆ ناگەڕێتەوەو قازانج ناکات، یەکێک لەهۆکارەکانی باشی کارەبای وڵاتانیش ئەوەیە کە کەرتی کارەبا خۆی داهاتی هەیە و قازانجبەخشە و کارتێلێکی سەرمایەگوزاریە. هەندێکمان دەڵێین ئاخر کارەبا لەهەرێم کوا هەیە تا پارەی بدەین! لەڕاستیدا ئەم لۆجێکە ڕاست نیە، کارەبا ئەگەر کاتژمێرێکیش هەبێت دەبێت هەم پارەکەی بدرێت هەم لەبریدا قازانجیش بسەنرێت تاوەکو داهاتەکەی بخرێتەوە خزمەت باشکردنی، تاوەکو ببێت بەسەرچاوەی داهات. مەرجی بەهێزی و سەرکەوتنی کەرتی کارەبا پەیوەستە بەقازانجکردن و پارە کۆکردنەوەوە، من خەڵک دەناسم مانگانە پارەی شڕە کارەبای مۆلیدە بەمەزبووتی دەدات، بەڵام دوو ساڵە پارەی کارەبای نیشتمانی نەداوە کەچی لەکوژانەوەی کارەباش خۆش نابێت و ڕۆژانە جنێو بە حکومەتی هەرێم دەدات. پڕۆژەی بەسیمکارتکردن ئەوەی گرنگە کە کلتوری کەم بەکارهێنانی کارەبا لەکوردستان دروست دەکات، تۆ تاوەکو سەری مانگ وەحدە نەکەیتە ئامێری کارەباکەتەوە ئیش ناکات.. بەمەش دیاردەی ڕەزیلی لەبەکارهێنان دروست دەبێت، کەژورێک جێدەهێڵین دەچینە ژورێکی تر گڵۆپەکەی ئەکوژێنینەوە، ناچین بۆیلەر بەگەرما داگیرسێنین و ژووری بەکارنەهێنراویش بۆخۆشی سارد بکەین، ئیتر بێڕەحمیمان نامێنێت بەکارەبای نیشتمانی و وەک مۆلیدەی گەڕەکیش ڕێزی بەکارهێنانی کارەبا دەگرین، بەمەش وزەیەکی زۆر پاشەکەوت دەبێت و کلتوری ئیسراف و تەبزیر کاڵ دەبێتەوە. بەڵێ بۆ بەسیمکارتکردنی کارەبای هەرێم
■ بەهرۆز جەعفەر.. « بۆ ئەوەی سەرنجی هاوپەیمانان ڕابکێشن پێشمەرگە بە کوشت ئەدەنەوە». نیوە شەوی ئەم 16ی تەموزی 2018 یە (8) پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ لە هیچ و پووچی خۆڕایی بە کوشت دراون یاخود بەشەهید کردن دراون، لەلایەن ئەصحابولمەصڵەحەکانی کوردستانەوە. کورد 3500 کەسی لە شەڕی داعش دا بە هەڵە لە پێناو سیاسەتێکی هەڵە بە شەهید کردن دا، وە زیاتر لە 10000 دە هەزار کەسیش برینداربوون، ئەمانە هەموو نەفەقەی داراییان هەیە تا دەیان ساڵی تر لەسەر کوردستان ئەکەون، وە برين و زیانێکی مەعنەوی و دەروونی یە لەسەر کۆمەڵگەی کوردی، بەڵام بینی تان ئەنجامەکەی هیچ دەرچوو، بە ڕێککەوتنێک یەکێتی کەرکوکی فرۆشتو، پارتیش دوای ڕیفراندۆمێکی بێ مانا میللەتی کوردی لوت شکاوانە بردەوە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی مەرکەزی بەغدا، ئەوەش دەرئەنجامی بوغرایی و بێ دەربەستی و فشە کەرێتی بەعزێک لەم بەناو قادە تازانە... پارتی و یەکێتی هەرکاتێک باریان کەوتۆتە لێژی موصيبەت و بەزمێکیان دۆزیوەتەوە وەک قەزیەیەک دەستیان پێوە گرتوەو خۆیان پێ ژیاندووەو خەڵکیان لەسەر بەکوشت داوە. لەسەر خوێنی خەڵک ملیارەها دۆلاریان کۆکردۆتەوەو ژیاون. ئەمجارەش، ئەیانەوێ شەڕی داعش زیندوو بکەنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر سەرنجی ئەمریکاو بەناو هاوپەیمانان ڕابکێشن، بەڵام من پێیان ئەڵێم «هاوپەیمانان زۆر باش لەم کلاواتانەیان تێگەیشتوون و خۆیان عەزیەت نەدەن». پارتی ئەیەوێ بەناوی کوردایەتیەوە کەسابەت لەسەر حیسابی خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمان بکات. ڕۆحی ئەو (8) پێشمەرگەیەش شاد بێت کە بە کوشت دراون لە چیای قەرەچووغ، ئبتر بزانن هەڕەشە لەسەر پاڵیوگەی نەوتی کام فیرعەونی حیزب هەبووە لەو دەڤەرە تا (8 ) ڕۆڵەی کورد یان بە کوشت داوە.!. دەنا هاوپەیمانان خۆیان چەک و تفاقیان هەیە پێویست بەوە ناکا کوڕی میللەت چەند ئاغایەک بە کوشت بدرێت. هەقە کەسوکاری هەموو شەهیدان نەک لایەنگر و جمهوری حیزبی کوردی نەبن بەڵکو ڕاپەڕن و داوای خوێنی ڕۆڵەکانیان بکەن کە ئەم فیرعەونانە بە کوشتیان ئەدەن.
■ د.عەلی وەردی .... و: د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد ... وایدەبینم هاوسەرگیری لەیەك كاتدا هەم نیعمەتە هەم نەهامەتییە. ئەمە زۆر لە تەڵەی مشك دەچێ: ئەوەی لەناویدایە دەیەوێت لێی دەرچێت و ئەوەیشی لە دەرەوەیە هەوڵدەدات بچێتە ناوی. لەراستیدا هاوسەرگیری وەك هەموو مەسەلەكانی تری ژیان، لانیكەم دوو رووی هەیە: روویەكی رۆشن و روویەكی تاریك. دەشێت رووە رۆشنەكەی، مرۆڤ رابكێشێت، بەڵام هەر كە چوووە ناوی تامی روەكەی تر دەكات و دەست دەكات بە پەشیمان بوونەوە، چونكە دەرگای تەڵەكەی بەڕوودا داخراوەو هەموو شتێك تەواو بووە. لەزانستە كۆمەڵایەتییەكاندا یاسەیەك هەیە دەشێت پەیوەستێكی زۆری بە بابەتی هاوسەرگیرییەوە هەبێت، ئەویش بریتییە لە یاسای چێژی دژ بەیەك، ئەم یاسایە دەڵێ هەموو شتێكی خۆش و شیرین لەكاتی بەكارهێنانیدا وردە وردە خۆشییەكەی كەم دەبێتەوەو دوای ماوەیەكی كورت یان درێژ دەبێت بە ئازار. بە مانایەكی تر هەموو شتێك دوو جەمسەری هەیە: پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ، مرۆڤ ناتوانێت هەمیشە هەر لەناو پۆزەتیڤەكەدا بمێنێتەوە چونكە دواجار نێگەتیڤەكەیش دێت، ئیدی دەچێتە دۆخی بێزاری و خەمۆكی كە پێشتر لەنێو نیعمەت و خۆشیدا بووە، هەروەها دەچێتە دۆخی ئازارو ناخۆشی كەپێشتر لە لەزەت و خۆشنودیدا بووە. ئەمەیە نهێنیی نەمری ژیان كە لای زۆر كەس شاراووە بووە، زۆر كەس لەم یاسایە غافڵگیر بوون ئیدی دوچاری زیانێكی گەورە بوون. دەشێت پیاوێك لە ئێمە كچێكی جوان ببینێت كە بەنازو لەنجەولارەوە دەڕوات، پیاوەكە شەیدای دەبێت و دەكەوێتە ناو خۆشەویستییەوە، دواتر پێداگری دەكات كە بەهەر شێوەیەك بێت هەر دەبێت ئەو كچە بۆ ئەو بێت، چونكە باوەڕی وا دەبێت كە ئەگەر ئەو كچەی دەست بكەوێت ئەوە ئیتر دەبێتە كانگاو سەرچاوەی بەختەوەری، ئینجا هیوای ئەوە دەخوازێت لەچادرێكدا بەتەنها لەگەڵ ئەو كچە لەبیابانێكدا پێكەوە بژین و واز لە دونیاو هەموو شتێك دەهێنێت، ئیدی لەوێدا سروودی خۆشەویستی و گۆرانیی ئەوینداریی بۆ دەڵێت. با وا دابنێین ئەو هاوڕێیەمان گەیشتە خواستەكەی خۆی و سەركەوتوبوو لە بەدەستهێنانی ئەو كچەداو چادرێكی لە بیابانێكدا بۆ هەڵداو لەتەك ئازیزەكەیدا پێكەوە دوور لەچاوی خەڵك ژیان بەسەر دەبات و گۆرانیی "ژیان خۆشەویستییەو خۆشەویستیش ژیانە"ی بۆ دەڵێت. بێگومان لە رۆژی یەكەمی كردنەوەی پرۆژە مەزنەكەیدا هەست بە خۆشی و لەزەتێكی زۆر دەكات، پاشان رۆژ لەدوای رۆژ ئەو لەزەتە كەم دەبێتەوە، تا دەگاتە ئەو رۆژەی ئیتر جنێو بەو رۆژە دەدات كە ئەمی دوچاری ئەو نەهامەتییە كردو نەفرەت لە ئەژدادو ئابادی ئەو خۆشەویستەی دەكات كە فریوی داوەو راوی كردووەو دواجار دەرگای تەڵەكەی لێ داخستووە كە هیچ دەربازبوونێكی نییە. بەراستی هاوسەرگیری هەم نیعمەتەو هەم نەگبەتی. لە چاوی كەسی سەڵت و ئەوانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، بریتییە لە ماڵێكی موریح و خواردنێكی بەلەزەت و چەندین چێژی جیاجیای تر، بەڵام لە چاوی كەسێك كە هاوسەرگیریی كردووەو ماندوو بووە، بریتییە لە كۆتێك بە گەردندا ئاڵاوە، هەروەها بریتییە لە بێزارییەكی بێوێنەو راكردن بەدوای بژێوی بەبێ ئامانج. پەندێكی كۆن هەیە دەڵێ: تەندروستی و ئاسایش دوو نیعمەتی نادیارن، هەروەها وتراوە: تەندروستی تاجی سەری مرۆڤە، تەنها نەخۆشەكان دەیبینن. دەشێت بۆ هاوسەرگیریش هەمان شت بوترێت. هاوسەرگیری لەزەتێكە گەیشتۆتە ئاستی تێربوون، یان بریتییە لە ئاسوودەییەكی دەروونی تەنها ئەو كەسە هەستی پێدەكات كە لەدەستی داوە. سەیر ئەوەیە ئەو كەسەی هاوسەرگیریی كردووە بێزارە و هەمیشە گلەیی هەیە، بەڵام هەر كە ئازاد بوو لەبەر هەر هۆیەك بێت، ئەوا هەوڵی زۆر دەدات جارێكی تر بچێتەوە ناو ئەو كۆتە. واتە هەست بە خۆشی و لەزەتی هاوسەرگیری ناكات ئەو كاتە نەبێ كە لەدەستی دەدات. هاوسەرگیری رێك وەك خواردن وایە، تەنها ئەو كاتە هەست بە بەهاو چێژو لەزەتەكەی دەكەیت كە زۆرت برسییەو لیك بەدەمتا دێتە خوارەوە، بەڵام هەر كە دەستت بە خواردنی كردو تێر بوویت و زۆرت خوارد، ئیتر قێز لە خواردنەكە دەكەیتەوە. لەراستیدا گۆرانیی خۆشەویستیی وەك: "ژیان خۆشەویستییەو خۆشەویستی ژیانە" دەرەنجامی برسێتیی سێكسییە، سا ئەگەر ئەو كەسە برسێتییەكەی نەمێنێت و لە خۆشەویستەكەی تێر بێت، واز لەو گۆرانییانە دەهێنێت و دەست دەكات بە ئاخ و ئۆف و گلەیی لە بەختی خۆی دەكات. ئەو كەسە لە یەكەمین قۆناغەكانی ئەوینداریدا، لە ئاهو ناڵیندا كێبەركێی رۆمیۆ دەكات و دەچێتە نێو جیهانی خەونەكانەوە. بەڵام ئەگەر لە سفرەی ئەو ئەوینەدا تێر بخوات، دەبینین وەك فەیلەسوفێك قسە دەكات و باسی نهێنییەكانی ژیان دەكات و دەست دەكات بە خوێندنەوەی كۆمەڵناسی. خەڵكی لە رۆژگاری برسێتیدا گۆرانی بۆ پارچە نانێك دەڵێن، وەك چۆن گەنجانی ئەمڕۆمان گۆرانی بۆ روومەتی وەك گوڵی بێگەردی كچان دەڵێن. دەشێت كەسێكی برسی جوانترین شیعر بۆ نان بنووسێت زۆر جوانتر لەو شیعرانەی مەجنون بۆ لەیلای نووسیوە. لە بەدبەختیی بەشەریەتدا (نازانم لەوانەیە لە خۆشبەختیشدا بێت) قەیس یان رۆمیۆ یان غەیری ئەوانیش لە شاعیرانی ئەوینداری، نەگەیشتوونەتە خۆشەویستەكانیان، جا ئەگەر سەركەوتووبونایە لە گەیشتن بە دڵخوازەكانیان و هاوسەرگیرییان لەگەڵ خۆشەویستەكانیاندا بكردایە، ئەوا ئەمڕۆ ئەو توڕەهاتانەمان نەدەبینی كە ئەمڕۆ پێی دەڵێن: سروودی ئەوین. ئەگەر قەیس هاوسەرگیریی لەگەڵ لەیلادا بكردایە، لەوانەیە ئەو زیرەكییەی قەیس وای لێبكردایە كەسێكی بلیمەتی وەك ئیبن سینا و ئیبن خەلدونی لێ دەربچوایە لەبری ئەوەی ببێت بە شێتێك و سەحراو بیابان بگەڕێت، یان خۆی بسوتێنێت و پاشان بمرێت و كەسیش باسی نەكات. هاوسەرگیری هەم نیعمەتەو هەم نەگبەتییە، بەڵام لایەنی نیعمەتی تیادا زیاترە، چونكە لانیكەم رزگارمان دەكات لە سروودی ئەوینداران و شەیدایی ئەو كەسانەی خۆیان شێت دەكەن بۆ ئەویندارەكانیان. خەڵكینە، هاوسەرگیری ئاسان بكەنەوە، رێگەی بۆ خۆش بكەن، بێزار بووین لەو ئاهوناڵەو حەسرەتانەی مانایان نییە. دوورمان بخەنەوە لە ئاهات و حەسرەتی گۆرانییەكانی محەمەد عەبدولوەهاب و لوورەكانی فەرید ئەتڕەش. ئیدی سەبرمان نەماو زۆرمان بینی و زۆرمان چەشت. • ئەم بابەتە لە كتێبی (الأعمال الفكریة للدكتور علي الوردي في المجلات والصحف العراقیة والعربیة)دا بڵاو كراوەتەوە كە سێ بەرگەو ئەمساڵ (2018) لە (دار الوراق) لە بەغدا چاپ كراوە. ئەم وتارە لە بەرگی یەكەمدایە. بابەتەكەش لەساڵی (1952)لە گۆڤاری (العیادة الشعبیة)دا بڵاو بۆتەوە.
■ سەلام عەبدوڵڵا.. دۆناڵد ترامپ لەمیانی پرێسكۆنفرانسێكدا سەبارەت بەوەی ئایا وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەردەوام دەبێ لە پشتگیری پێشمەرگەدا، لە وەڵامدا خۆی لەو پرسیارە لاداو لە باتی وتی: كورد گەلێكی ئازا و مەزنن و شەڕكەری باشن و دۆستی ئێمەن بەڵام وەك دەزانن، گرووپی جیاجیان. ترامپ راستیەكی سادەی ئاشكرا كرد كە كورد خۆی حەزناكات دانی پێدابنێت كە ئێمە سەرەڕای ئازایەتی و قارەمانی و خۆبەختكردنی پێشمەرگە، بەڵام گەلێكی پەرتەوازەین خاوەن یەك دیدو بڕیار نین كە هۆی لاوازی هەڵوێستی گەلەكەمانە بەرامبەر بە نەیارانی و هەر ئەو كەلێنەشە كە هەمیشە ناحەزانی كورد و دۆزەكەی، دزەی لێوەدەكەن و دەیكەنە دەلاقەیەك بۆ زیاتر پەرتەوازەیی و یەكنەگرتوویی و بەو پێیەش وەك گرووپی جیاجیا مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن و مەسەلەكەمان بچووك دەكەنەوە لە هەندێ داواكاری لۆكاڵیدا كە بەرژەوەندی حزب، نەك نەتەوەیی، زاڵە بەسەریدا. هەموومان پێش ماوەیەك ئاگاداری ئەوەبووین كە هەندێك حزب و لایەن و رەوت، هەوڵی چڕوپڕیان دەدا كە داوای ناوچەگەریی و شارچێتی پێشكەش بەغدا بكەن و لە دەرەوەی حكومەتی هەرێم پەیوەندی بە دەسەڵاتەوە بكەن بەڕادەیەك كە كارگەیشتە ئەوەی كە لە بەغدا داوابكەن كە وەك هەر پارێزگایەكی دیكەی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەوانیشدا بكرێ و حكوومەتی هەرێم پشتگوێ بخرێ. راستە هۆشیاریی گەلەكەمان، بە گشتی لەسەروو ئەو داوا لۆكاڵیانەوە بوو و نەیهێشت ئەو بۆچوون و هەوڵەیان سەربگرێ، بەڵام ئەوە خۆی ئاماژەیەكی ئاشكرابوو كە تائێستا ئەو هەوڵە تێكدەرو رووخێنەرە لە ناوماندا ماوە و ناوە ناوە لە ژێر پەردەی جیاجیادا سەرهەڵدەداتەوە . سەردەمانێك ئەم پەرتەوازەییە لەژێر پەردەی ململانێی چینایەتیدا دەیویست خۆی بنوێنێ و لایەك وەك چەپ و چەپخواز، خۆی نیشان دەدا و لاكەی تری بە كۆنەخواز و كۆنەپەرست لە قەڵەم دەدا كە لە راستیدا وانەبوو، ئەوە تەنها دروشمێكی فریودەرانە و بنەمای نەبوو. فەرموون ئێستا لەم ساتە چارەنووسسازەدا هێشتا رەوت و لایەن هەن كێشەی سەرەكیان پۆستی سەرۆكی هەرێم و دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمە و ئامانجی دوور و نزیكیان تەنها نەهێشتنی ئەو پۆستەیە . بۆیە ئازایەتی و مەزنی و قوربانیدان بە تەنها، گەر یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستی لەگەڵدا نەبێت، هیچ سوودێكی ستراتیژی بەگەل و دۆزكەمان نابەخشێ و هەوڵ و تەقەڵڵا و تێكۆشانمان لە جغزێكی بێ جەمسەردا خول دەخوات و ناشگات بە ئامانج. بۆیە ناكرێ بەبایەخەوە نەڕوانینە ئەو باری سەرنجەی سەرۆك ترامپ و پەندی لێوەرنەگرین.
■ دڵشاد ئهنوهر.. كێ رێكخهرى خۆپیشاندانهكان بوو؟ ئامانج لهخۆپیشاندانهكان چى بوو؟ ئاراستهكهى بۆ كوێ گۆڕا؟ بهرهو كوێ دهگات ؟ پێش ئهوهى بچمه نێو بابهتهكهمهوه، دهمهوێت بهكورتى باس له خۆپیشاندان و چۆنیهتى قیادهكردنى بكهم، بهتایبهت گهر ئهوانهى قیادهى خۆپیشاندان دهكهن، وریا نهبن، یاخود ئهجێنداى تریان ههبێت، دهتوانن زۆر شت بهدى بهێنن، تهنها بهدیهێنانى ئامانجى خۆپیشاندهران و خهڵكى رهش و ڕووت نهبێت. . قیادهى خۆپیشاندان . دهبێت ههموومان تێبگهین لهوهى قیادهكردنى خۆپیشاندان ئاسان نیه، زۆر قورسه، به خهڵكى بێ ئاگاو دوور له ڕوداوه سیاسیهكان ناكرێت، چونكه بێ ئاگاكان زوو فریو دهدرێن، خێرا له نێو ئاوى لێڵدا یاریان پێدهكرێت. ئهوانهى قیادهى خۆپیشاندان دهكهن، دهبێت هێنده وریابن، له جوڵه و یاریه سیاسیهكان تێبگهن، بهردهوام موتابهعهى خۆیان و رووداوهكانى دهوروبهریان بكهن، تهنانهت ناشبێت تێر بهچاوى خۆشیان بخهون، چونكه ههندێكجار رێككهوتن و یاریهكان لهكاتى خهوتنى ئهوان دا ڕوودهدهن. قائیدى فیعلى خۆپیشاندان، دهبێت لهوه تێبگات ستافهكهى خهڵكى حیزبى تێدهخزێنرێ، تا خۆپیشاندانهكه بهلاى بهرژهوهندى حیزب دا ببات. تموحدار و دهم ههراشى تێدهخزێنرێ، چونكه دهم ههراش زوو دهكردرێت، بهڵام ههموو ئهمانه دواتر روون دهبێتهوه تموحى خۆ كاندید كردن و دهستكهوت و ئیمتیازاتى ترى ههیه. قائیدى خۆپیشاندان، دهبێت دڵنیابێت لهوهى ، تهنانهت لهناو ستافهكهشیدا خهڵكێكى تێدهخزێنرێ كه به دهستى ئهم و ئهو، تهنانهت خودى خۆشى به جاسوس تۆمهتبار دهكهن، ئهمهش تهنها لهپێناوى ئهوهى جادهكهى پێچۆڵ بكرێ و سهرچۆپیهكه بكهوێته دهست خهڵكانى حیزبى. بۆیه ئازایى قایدى خۆپیشاندان لهوێدایه بهم تۆمهتانه تێكنهچێ ، خێرا خۆپیشاندهران تێبگهیهنێت و ئهم دهستانه ببڕێت، تهسفیهیان بكات. قایدهى فیعلى خۆپیشاندان، دهبێت تێبگات لهوهى ستافهكهى خهڵكى زمان درێژ و كاوڕى تێدایه، ههر لهخۆیهوه قسه دهكات و بڕیارى گێلانه دهردهكات، ناشزانێت ئهو دیوى خۆى چى تێدایه، بۆیه نابێت عاتفى بێت و بكهوێته ژێر كاریگهرى پرتهو بۆڵهى ئهم نهوعانهوه. قایدى فیعلى خۆپیشاندان، دهبێت لهوه تێبگات، چوار دهورهكهى خهڵكێكى تێدایه، لهكاتى پان بوونى جادهكهدا زمانى درێژه و خاوهن مهوزوعه، بهڵام كاتێك جاده تهسك بوو، دۆخهكه تێكچوو، جاده لهم نهوعانهى تیا نامێنێت. بهكوردى و كورتى، قایدى خۆپیشاندان دهبێت نهترسێت، باوهرى بهخۆى بێت، راستگۆ بێت، بهویژدان بێت، ههوڵى بهدیهێنانى ئهو ئامانجانه بدات كه خۆپیشاندرهكانى شوێنكهوتوى، لهپێناویدا بۆى هاتونهته سهرجاده. گهر قایدى خۆپیشاندان راستگۆ بوو، ستافهكهى له موزایهدهچى و بهرژهوهندیخواز پاككردهوه، ئهوكات نه بوار به هێزى ئهمنى دهدرێت هێرش بكاته سهر خۆپیشاندهران، نه بوار بهكهس و لایهنى بهرژهوهندیخواز و موزایهدهچیش دهدرێت، ئاقارى خۆپیشاندانهكان له ئامانجى گشتیهوه بۆ ئامانجى حیزبى و كهسى بگۆڕێت. . ئامانجى خۆپیشاندهرانى باشورى عێراق . گومانى تێدا نیه، خهڵكى باشورى عێراق لهدۆخێكى ئابورى ئێجگار خراپدان، خهڵكى برسیهتى و داهاتى رۆژانهى بهشى بژێوى ناكات ، كارهبا و خزمهتگوزاریه سهرهتاییهكان بوونیان نیه. واته جهوى عێراق لهباره بۆ سهرههڵدانى نارهزایهتى و خهڵك له ژیان بێزاره ، لهو ههموو سیاسیه دز و گهندهڵهش نارازى یه، تهنانهت ئهوان هێنده لهژیان مهحرومن، ههرێمى كوردستان به ئهوروپا وهسف دهكهن. بۆیه لێرهوه دهكرێت بڵێین، 90% ى ئهوانهى هاتونهته سهر جاده، بهفیعلى ههژارى و نهبوونى و خراپى ژیان و گوزهران توڕهو بێزارى كردوون، بهڵام نارهزایهتى و هێزى ئهمان بۆ مهبهستى تر دهقۆزرێتهوه، كه لهخوارهوه دێمه سهرى. . خۆپیشاندانهكان بۆچى ؟ . ئهمهریكا سهرقاڵى توندكردنى گهمارۆ ئابوریهكانى سهر ئێرانه، بهفیرۆدانى كاتیش له بهرژهوهندى ئێران دا نیه، به تایبهت كه ئێران لهسوریا، لوبنان و یهمهن تارادهیهك پێگهى واز كراوه، گهر ئێران فریا نهكهوێت و شهرهكه تهحویلى دهرهوه نهكات، كێشهكان بۆ ناوخۆى خۆى دهگوێزرێنهوه. ئێستا ههموو ململانێكانى نێوان ئێران و ئهمهریكا كهوتوهته سهر ساحهى عێراق، به تایبهت ئێران بهههموو هێزێك ههوڵى پاراستنى پێگهى لهعێراق دهدات و شهڕى لهسهر دهكات، لهكاتێكدا سیاسهتهكانى عهبادى لهبهرژهوهندى ئهمهریكا و دژى ئێرانه. گرژى و خۆپیشاندانهكانى ئهم دواییهى عێراق، گهر وهكو ئهوهى پلانى بۆ دانرابوو، بهرێوه بچوایه، لهچهند ڕوویهكهوه لهبهرژهوهندى ئێران بوو، لهوانه: 1-ئێران لهرابردوودا له عێراق هێنده بههێز بوو، قسهى سهرهتاو كۆتایى خۆى دهیكرد، كهچى هاتنى داعش و لابردنى مالكى و هاتنى عهبادى هێنده پێگهى لاواز كرد، ئهوهتا هاوپهیمانهكانى كه خۆى لهمالكى و عامرى دا دهبینێتهوه، نهك حكومهتیان پێ پێكناهێنرێت، بهڵكو لهدۆخێكى خراپدان. 2-پێچهوانهى ههموو بۆچونهكان كه پێیانوایه، تێكچوونى نێوماڵى شیعى دژى بهرژهوهندى ئێرانه، بهڵكو دۆخهكه بهشێوهیهكى تره، ئێستا پێگهى ئێران لهسهر گۆڕهپانى سیاسى عێراق لاواز بووه، بهدروستبوونى گرژى لهنێو ماڵى شیعى دا، ئێران دهتوانێت بهجۆرێكى تر بێتهوه ساحهكه و خۆى بههێز و ئهبدهیت بكاتهوه و خاوهندارێتى رێكخستنهوهى نێوماڵى شیعى بكات. 3- ئێران دڵنیایه له نیاز خراپى ئهمهریكا بهرانبهرى، بهتایبهت ئهمهریكا نیازى توندكردنى گهمارۆكانى سهرى و گواستنهوهى نارهزایهتیهكانى ههیه بۆ ناو خۆى ئێران، بۆیه ئێران دهیهوێت پێشوهخت ئاژاوه و نارهزایهتیهكان بۆ دهرهرهوهى وڵاتهكهى تهحویل بكات و چاو له سهر ناوخۆ لاببات، باشترین گۆرهپانیش بۆ ئهمه عێراقه. . دووركهوتنهوه له ئامانجهكان . ئامانجى سهرهكى بهرپاكردنى خۆپیشاندانهكان، لێدان بوو لهحكومهتهكهى عهبادى كه لهئهمهریكاوه نزیكه، ههوڵدان بوو بۆ ڕووخاندنى ، بهڵام ههڵوێستى خۆپیشاندهران دۆخهكهى بهئاقارێكى تردا برد. كاتێك پلان بۆ خۆپیشاندانهكان دانرا، چاوهروان دهكرا فۆكسى خۆپیشاندهران لهسهر خراپى ئهداى حكومهتهكهى عهبادى بێت، بهڵام شتێكى تر دهرچوو. كاتێك خۆپیشاندهران، لهبرى فۆكس خستنه سهر خراپى ئهداى حكومهت، هێرشیان بۆسهر بارهگاى حیزبهكان دهستپێكرد، كه زۆربهیان حیزبى رادیكاڵین و لهئێرانهوه نزیكن، ههموو ئامانجهكان تێكچوون. خاڵێكى تر، ئێران خۆى ئامادهكردبوو بۆ ئهوهى لهگهڵ پهرهسهندنى خۆپیشاندانهكاندا، ئهمهریكا هێز داخلى عێراق بكات، بهمهش بوارى هاتنه نێو یاریهكهى بۆ برهخسێت، بهڵام ئهمهریكا خۆى لهمه بهدوور گرت. . دژه ئامانجهكان . ئهسڵهن ئاقارى خۆپیشاندانهكان نهك وهكو ئهوهى پلانى بۆ دانرا، دژى حكومهتهكهى عهبادى بێت، بهڵكو ئهم خۆپیشاندانانه درزێكى گهورهى لهنێوان شهقامى شیعى و حیزبه شیعى و تهنانهت هێزهكانى حهشدیشدا دروستكرد. پێشتر هێزه شیعیهكان لاى شهقامى شیعى مهرغوب بوون، حهشد هێزێكى پیرۆز و تێكشكێنهرى داعش بوو، بهڵام لهمهودوا تێروانینى شهقامى شیعى بهرانبهر حیزب و حهشد دهگۆرێت. شهقامى شیعى، پێیوایه حیزبه شیعیهكان لهكاتى نارهزایهتى و برسێتى ئهواندا ، دژیان وهستاونهتهوه، پێیانوایه حهشد له هێزێكى پارێزگاریانهوه بووه بههێزێكى سهركوتكاریان. بۆیه ههموو ئهمانه كاریگهریان لهسهر پێگهى داهاتوى حیزب و حهشدیش لهنێو جهماوهرى شیعى دا دهبێت، بێگومان لهم حاڵهتهشدا كه متمانه لهنێوان شهقامى شیعى و هێزه رادیكاڵیهكاندا نامێنێت، دۆخهكه له قازانجى هێزه شیعیهكان و پلانه ئیقلیمیهكاندا نابێت، بهمهش خۆپیشاندانهكان نهك ئامانج ناپێكن، بهڵكو بهزیان بهسهر پلان دارێژهراندا دهشكێنهوه.
■فەرید ئەسەسەرد.. كۆماری دووەم لە توركیا لەسەر دەستی ئەردۆغان دامەزرا. ئەم روداوە لەگەورەییدا هیچ جیاوازیی لە دامەزراندنی كۆماری یەكەم نیە كە ساڵی 1924 لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتۆرك دامەزراوە. لێكچونی نێوان هەردوو روداو لەوە دایە كە هەردوو روداوەكە لەقۆناغێكی پڕ شەروشۆڕو گرژی و وەرچەرخاندا هاتونەتە ئاراوە. لەگەڵ دامەزراندنی كۆماری دووەمدا، كۆتایی بەو سیستمە پەرلەمانییە كۆمارییە هێنرا كە 95 ساڵە لە توركیا كاری پێ دەكرێ و دەرگا واڵا بوو بۆ كاركردن بە سیستمی سەرۆكایەتی. جیاوازیی سیستمی سەرۆكایەتیی توركیا لەهەر سیستمێكی سەرۆكایەتیی پەیڕەوكراوی هەر وڵاتێكی تر لەوە دایە كە لە هیچ سیستمێكی سەرۆكایەتیی جیهاندا سەرۆك بەقەد سەرۆكی توركیا دەسەڵاتی نیە، بە ڕادەیەك كە سەرۆكایەتییەكەی توركیا بە دەسەڵاتێكی «نیمچە رەها» دەچوێندرێ. ئەمەش لێپرسراوەتیی سەر شانی سەرۆك زۆر قورس دەكا، زۆریش ماندوی دەكا. سەرۆك لە توركیا بەتەنها سەرۆكی كۆمار نیە، بەڵكو سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداریشە كە ئەمەش وا دەكا هەم لەروی دەستورییەوە سەرۆكی هەموو هاووڵاتییەكان بێ، هەم سەرۆكی ئەندامان و كادیرانی حزبەكەی خۆیشی بێ. بەكردەوە، ئەم سیستمە لەپاڵ ئەوەی كە سەرۆك بە چارەسەركردنی كێشەكانی دەوڵەتەوە سەرقاڵ دەكا، واشی لێ دەكا هەمیشە سەرقاڵی كاروباری حزبەكەی خۆیشی بێ. كێشەی حزب خۆی لە خۆیدا كێشەیەكی گەورەیە. لە وردەكارییەكاندا سەركەوتنی ئەردۆغان بێگەرد نیە. لەلایەك، ئەردۆغان بەرێژەی 53% ی دەنگەكان هەڵبژاردنی بردۆتەوە، لەوە 11% ی دەنگی ئەندامان و جەماوەری مەهەپەیە كە كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی نەبوەو سەرۆكەكەی، دەوڵەت باخچەلی، ئەندامانی حزبی راسپاردبوو دەنگ بە ئەردۆغان بدەن. لەلایەكی ترەوە، پارتی دادو پەرەپێدان بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو، دەنگی كەمی كردووە. لە هەڵبژاردنی پێشوودا پارتی دادو پەرەپێدان 49%ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا 42,5ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە. ئەمەش ئەردۆغان دەخاتە ژێر كاریگەریی مەهەپەوە كە لە پەرلەماندا 49 كورسیی هەیە. بۆیە لەماوەی پێنچ ساڵی داهاتودا، دەبێ ئەردۆغان هەر بەردەوام بێ لەسەر هاوپەیمانیی لەگەڵ مەهەپە. دەشێ بەمجۆرە سەیری سیاسەتەكانی داهاتوی توركیا بكەین كە لێرە بە دواوە مەهەپە لە پشت پەردەوە رۆڵێكی كاریگەرتر لە داڕشتنی سیاسەتە ناوخۆییو دەرەكییەكانی توركیادا دەگێڕێ. لەراستیدا لێرە بەدواوە ئەردۆغان دەكەوێتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی ئێجگار سەخت، چونكە ئەو لە گوتاری سیاسیی، لانی كەم لە سێ ساڵی رابردوو، هەمیشە جەختی كردۆتە سەر ئەوەی كە توركیا پێویستی بە سەرۆكایەتییەكی بەهێزەو ئەزمونی حكومەتە فرە حزبییەكان ئەزمونێكی خراپو شكستخواردوو بووە، هەروەك بانگەشەی بۆ ئەوەش كردبوو كە ناوەندێتیی دەسەڵاتو سەرۆكێكی دەسترۆیشتوو لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆكایەتیدا لێی رادەبینرێ چارەسەری ریشەیی بۆ هەموو كێشەكانی توركیا بدۆزێتەوە. تا پێش هەڵبژاردن، ئەمە هەمووی لە تیۆری بەولاوە هیچی تر نەبوو. لێرە بەدواوە، دەبێ بەكردەوە ئەوە بسەلمێنرێ كە سیستمی سەرۆكایەتی لەتوانای دایە چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان بدۆزێتەوەو ئەوەش كە لەمەوبەر وتراوە كە گوایە سیستمی پەرلەمانی تەگەرەیەكی گەورەیە لەبەردەم پێشكەوتنو پەرەسەندنی بێ سنور، تەنها قسە نەبوە، بەڵكو راستی بووەو لەمەودواش بەكردەوە دەسەلمێنرێ. هەرچەند ئەستەمە لە ئێستاوە بڕیار لەسەر ئەم مەسەلەیە بدرێ، بەڵام ئەوەش راستییە كە سیستمی سەرۆكایەتی هەر لەسەرەتاوە كۆدەنگیی لەسەر نەبوەو بەردەوامیش مشتومڕی ناوەتەوە. چارەنوسی ئەم سیستمە لەم هەلومەرجەی ئێستادا بەندە بە سەركەوتنی ئەردۆغان لە سەلماندنی باڵادەستیی دینامیكیای سیستمی سەرۆكایەتیدا. بەڵام لەبەر ئەوەی سیستمەكە تازەیەو هێشتا بنچینەكانی رەگیان دانەكوتاوە، ئایندەی كۆماری دووەم، لانی كەم تا چەند ساڵێك، هەر بە تەمومژی دەمێنێتەوە، بەتایبەتی لەو گۆشەنیگایەوە كە یەكێ لە شەش كاندیدەكەی سەرۆكایەتی لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژارندا بەڵێنی دابوو كە ئەگەر سەركەوتن بەدەست بێنێ، سیستمی سەرۆكایەتی هەڵدەوەشێنێتەوەو توركیا دەگێڕێتەوە بۆ سەر سیستمی پەرلەمانی. بەهەر حاڵ، توركیایەكی سەقامگیرو دۆستی دراوسێكانی، لە بەرژەوەندیی ناوچەكە دایە. مەسەلەی ئەوەش كە توركیا كار بە سیستمی پەرلەمانی دەكا یان سەرۆكایەتی، وەك مەسەلەیەكی ناوخۆیی دەمێنێتەوەو هاووڵاتییانی توركیا خۆیان بڕیاری لێ دەدەن. كوردستانی نوێ
■ كەمال رەئوف... وابریاره لهم چهند رۆژهدا ریزبهندی هێزه بهشداربوهکانی ههڵژاردنی پهرلهمانی کوردستان رابگهیهنرێت، بهڵگه نهویسته پرۆسهی ههڵبژاردن لهکوردستان ئهوهنده عهیبارو ناشرین کراوه، کهس ناتونێت شانازی پێوه بکات، بهوانهشهوه کهخۆیان بهبراوهی گهمهکه ئهزانن. ئهگهر سیحری دیموکراتیهتی درۆینه لهگۆرینی دهموچاوهکان کورت بکرێتهوه، ئهوا لهکوردستان ههڵبژاردن نهیتوهنیوه ئهو ئهرکهش جێبجێ بکات، بۆیه ههڵپهساردنی خهونهکانی گۆرانکاری بهههڵبژاردنی لهم جۆرهی کوردستان جگه لهخۆخهڵهتاندن هیچی تری لێ بهرههم نایهت. نارهزایهتیهکانی خهڵکی باشوری عێراق تادێت زیاد دهکات ههق نییه کهسیش دڵی خۆی بهوه خۆشکات بهزهبری هێز دادهمرکێنرێتهوه، چونکه ئهوکاته نارهزایهتیهکان کۆتییان دێت که لایهنی کهمی خواستهکانی خهڵک بێتهدی، کوردستان نمونهیهکی زیندوه بۆئهوان گهر بییانهوێت سودی لێوهربگرن، بۆ دهسهلاتی کوردستانیش گرنگه سود لهپشێویهکانی ئهوشارانه وهرگرێت و ههنگاو بهههنگاو ئهو کارانه بکات که قابیلی کردنن و "پارهی تێناچێت" یهکهم بۆ نیشندانی نیاز پاکی پێویسته پهلهبکات لهپاکسازی کردنی لیستی ههڵبژاردن، ههنگاوی تریش لهبهدهنگهوه هاتنی خهڵک بێت و چیتر ههڵبژاردن وهک گهمهیهکی گێلکردنی خهڵک بهکار نههێنێت و لهوه زیاتر نهبنه هۆکاری بێئومێدکردنی خهڵک. سوتاندنی ئۆفیس و مقهری لایهنه براوهکانی ههڵبژاردن پێش ههرشوێنێکی تر، دهرسێکی گرنگی بۆ دهسهڵاتدارانی کوردستان تییایه، ئهوه نیشاندهری ئهورستیهیه که خهڵک ئهوان بهبرپرسیاری دۆخهکه دهزانن، ههروهها بۆ ئهوهی ههڵبژاردن بایکۆت نهکرێت لهلایهن خالک و لایهنه نارازیهکانهوه، بۆئهوهی پێوست بهکوژانهوهی ئهنتهرنێت و تۆرهکۆمهڵایهتیهکان نهکات، بۆ ئهوهی پێویست بهوهنهکات سبهینێ کهس تۆمهتبار بکهن بهسیخور، بۆئهوهی ئهوهی بیناکراوه نهسوتێت، بۆ ئهوهی نهچینهوه چوارگۆشهی یهکهمی شهری ناوخۆ، ئهرکی دهسهڵاته تا بریار لهدهست خۆیاناماوه بهدهم دۆخهکهوه بچێت تا ههموشتێک لهدهست نهچوه.
■ یاسین تەها .. تا ئێستا سەرجەم ئەو شیکارو ڕاڤانەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق کراون لەدەوری چەند ئەگەرێک دەخولێنەوە کە دەکرێت بەمجۆرە کورت بکرێتەوە: ـ نەبوونی خزمەتگوزاریی بەتایبەت ئاوو کارەبا. ـ ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکانی شیعە. ـ دەرهاویشتەکانی هەڵبژاردن و سازکردنی هاوپەیمانێتییەکان. ـ نەیارانی "عێراقی نوێ" بەتایبەت پاشماوەکانی بەعس. ـ ئێران کە دەیەوێت لەرێگەی تێکدانی دۆخی عێراقەوە سەرنج لەسەر خۆی لا ببات. ـ گوشاری کۆمەلێک هێزی کۆمەڵایەتی نوێ کە لەخەمڵیندان و دەیانەوێت ببنە خاوەن پشک. ـ بارودۆخی گشتی وڵات کە قەیرانی شوناس و پەرتەوازەیی و سستی هەیە لەڕاپەڕندنی کاروبار. ـ بەڵام لەهەموو ئەمانە نزیکتر لە واقیعەوە ئەو شیکارەیە کە قۆناغی پاش شەڕی داعش و ڕەوینەوەی مەترسییەکانەوە، حکومەت ڕوبەڕوی داواکاریی و خواستی کەڵەکەبووی چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەبێتەوە. لەئێستادا دەوڵەت وەک ساڵانی ڕابردوو ناتوانێت دەرگای دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە بکاتەوەو ناڕازییەکان قایل بکات بەڵام دەتوانێت بەشێوەی کاتی بەسەرکوتکردن بێ دەنگیان بکات و ئێستاش ئەوە ڕوو دەدات. بێگومان ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتیانەش دەبنە زخیرەیەکی باش بۆ ململانێی سیاسی و قۆستنەوەی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر لەپێش هەموویانەوە ئێران، لەحاڵەتێکدا ئەگەر دەرکەوت بەفیعلی رۆڵێکی نییە تێیدا
■جیهاد حوێز. پایه كانی حوكمڕانیه كی سه ركه وتوو ته ندروست ودیموكراتی زۆرن گرینگترینیان بریتین له سه روه ری یاسا ده ستاوده ستكردنی ئاشتیانه ی ده سه ڵات دادپه روه ری كۆمه ڵایه تی و بنه مای هاوڵاتی بوون، ئه و كۆڵه گه به هێزانه هه موو ده سه ڵاتێك له داڕوخان و هه ره سهێنان ده پارێزن و له دنیای پێشكه وتوشدا به رده وام كاربۆ به هێزتركردنیان ده كرێت. به پێچه وانه ی ئه وڕاستیانه ی سه ره وه ئه وه ی حوكمڕانی دوو حزبی ده سه ڵاتداری هه رێمی هێشتۆته وه كۆمه ڵێك كارتۆنی بێكێش و لاوازن. ئه وان هه موشتێكی كارتۆنیان دروستكردوه، زانای ئاینی كارتۆنی، چالاكوانی كارتۆنی، نوسه رو ڕۆژنامه نوسی كارتۆنی، حیزبی كارتۆنی، دامه زراوه ی كارتۆنی، سه ندیكاو كۆمه ڵه ی كارتۆنی، میدیای كارتۆنی....... به هۆی كه م بونه وه ی بایه خی كادیرانی حیزب و گوێنه گرتنی به شێكی زۆری كۆمه ڵگه لێیان به رده وام ئه وكارتۆنانه وه ك جێگره وه به كاردێنن بۆ بڵاوكردنه وه ی دنیابینی خۆیان له هه مانكاتیشدا به و كارتۆنانه وێنه ی زانائاینیه ڕاسته قینه كان و چالاكوانه جدیه كان و زۆرێك له قه ڵه مه بوێرو خاوه ن هه ڵوێسته كان له به رچاوی كۆمه ڵگه دا ده شێوێنن! نازانم ئه وان كات ده رفه تی نه دان یان بیركردنه وه یان تا ئێره بڕی كرد؟ ده نا ئۆپۆزسیۆنی كارتۆنیشیان دروست ده كرد. ئه وان یان كارتۆن دروست ده كه ن یان ده یانه وێت ئێمه ی هاوڵاتی ببینه كارتۆن و خاڵی بین له ڕه خنه و واز له هاواركردن بۆ ساده ترینی مافه كانی ژیان بهێنین!! ڕاشكاوانه ده یڵێم" زۆرێك پێیان وایه ده سه ڵاتی كوردی شكستی هێناوه به ڵام ئه وبیركردنه وه یه ته واو هه ڵه یه ئه وان ئه وپلانه ی كه خۆیان دایان ڕشتبوو بۆ هێنانه دی به رژه وه ندیه حیزبی و كه سیه كانیان نه ك شكستیان تێیدا هێناوه بگره به زیاده وه ش جێ به جێیان كردوه و تێیدا سه ركه وتوش بونه." ئه وان ئه گه ر ئه و ئه قڵه یان وه كو ده ڵێن بۆ كاری خێر به كارهێنابا ئێستا له جیاتی مرۆڤی كارتۆنی كارگه ی پێشكه وتوی كارتۆن و فلیم كارتۆنی كوردیان دروست كردبوو منداڵه كانمان ناچارنه ده بون ته ماشای فیلم كارتۆنی عه ره بی وئینگلیزی بكه ن و هه زاران گه نجی بێكاریش له پیشه سازی به رهه م هێنانی كارتۆندا كاریان ده كرد!!!!.