ساڵح ژاژڵەیی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئایندەی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدارەوە، کە هەموو سنورەکانی ئەخلاق و ویژدان و ئینسانیشی تێپەڕاندوە. شەڕە قسەو بەیان دەرکردنی سەرانی یەکێتی و پارتی لەم ماوەیەی پێشوو و کولانەوەی برینەکانی ناکۆکیەکانی ساڵی 1964 نێوان ئەم دوو بەرەیە، کە خوێنی دەیان هەزار لاوی ئەم گەلەی تێدا ڕژاو ئێستاش هەر خۆیان بەرهەمەكەی دەخۆن. ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانییەوە دەرکەوت. ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگای ئەو هاوڵاتیانەوە کە بۆ مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئێرانیان کردبو گواسترایەوە بۆ شاری سلێمانی . یەکەم لێدوانی وەزیری تەندروستی ئەوەبوو بارودۆخی سلێمانی ئەوەندە خراپە، دەبێ وەکو زونی مەترسیدارحسابی بۆ بکرێت. هەندێکی تریش وەکو تانەو تەشەر باسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنایان دەکرد وەکو ئەوەی بڵێن ئیدارەی سلێمانی بێ کەڵکەو هیچی لە بارا نییە. لەبری ئەوەی حسابێکی تایبەت بۆ ئەم زۆنە بکەن كە بەقسەی خۆیان مەترسیدارەو هەوڵی گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە بدەن، دەرمان و تیوبی پشکنینیان وەک پێویست بۆ نەدەنارد، لەکاتێکدا بەهەموو پێوەرێکی زانستی دەبوو حسابی تایبەتی بۆ بکەن چونکە چی لەڕووی ژمارەی دانیشتوان وهەمیش لەڕووی فراوانی سنورەکەی لەگەڵ ئێران کە کانگای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەیە، شایەنی گرنیگدانی زیاترە. ئەم دۆخە ڕێک بەو کاتە دەچێت کەشەڕی داعش لەوپەڕی گەرمیدابو لە گەرمیان و کەرکوک ، بەڵام پارتی ئەوکات فیشەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی 70 نەدەنارد بۆ ئەوەی تێك بشکێن. هەرچەندە ئێستا پاساویان هەیە بۆ زۆری ژمارەی فەحس کردن لە هەولێر بە هۆی ئەو دوو پرسەیەوە، بەڵام ئەو جیاوازیە هەر لە سەرەتاوە دیار بوو خەڵک هەستی پێدەکرد و پرسیاری دەکرد. خۆشبەختانە ئیدارەی خۆجەیی شاری سلێمانی بە ستافی تەندروستی و پارێزگار و قایمقام و هەموو لیژنەکان و هێزە چەکدارەکان بە هەموو بەشەکانیەوەو دواجار بە هۆی پابەندبونی هاوڵاتیان بە ڕێنمایەکانەوە، هیممەتێکی ئەوەندە بێ وێنەیان کرد کە شایانی سوپاس و ڕێز گرتنن و هەمومانیان قەرزدار کرد، ئەوەتا خەریکە مەترسی لەسەر شاری سلێمانی نەمێنێت. بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لەبوونی ڕق و کینە یان ناوچەگەرێتی لای کەس نەهێڵمەوە، گرنگە ئاماژە بەچەند خالێک بکەم: 1-لە سەرەتادا ئیشارەتێکی کورتم بەوەدا کە لە کاتی شەڕی داعشدا سەرانی پارتی چەک و تەقەمەنییان بۆ هێزەکانی 70 نەدەنارد لە کاتێکدا هاوپەیمانان دەیانهێناو هی پارتی نەبوو . هێزەکانی یەکێتی لە بەرەی پێشەوەی جەنگ لە شەردابون و شەهیدو برینداریان دەداو هەندێک بەرپرسەکانی پارتیش قاچاخچییەتی نەوت و بازرگانی سەیارەی دەبڵ کابینەیان لەگەڵ داعش دەکرد. دوایی دەریش کەوت هەندێک لەو قاچاخچیانە سەر بە بنەماڵەی بارزانی بون و بەو بۆنەیەوە ئەوانی تریش سزانەدران . 2- هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی بارینی بارانێکی زۆر لافاو زیانی گەورەی بە دەڤەری دهۆک و زاخۆ گەیاند. دەستبەجێ سەرۆکی حکومەت دوو ملیار دینا رو سەرۆکی هەرێمیش بە جیا یەک ملیار دیناری وەکو کۆمەک بۆ ناردن . کەس قسەی لەسەر ئەوە نییەو ئەوە ئەرکی حکومەتەو هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەش خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن. بەڵام لەوکاتەوەی کە بومەلەرزە لە شارۆچکەی دەربەندیخانی داوە خەستەخانەیەک و خانوی پزیشکەکان توشی زیانی گەورە بون و بە چۆڵی ماونەوەو نۆژەن نەکراونەوە. ئەی ئەو کاتە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم لەکوێ بوون؟ ئەوە ئەوانن جیاوازی ئەکەن، یان ئێمە ناوچەگەرێتی ئەکەین؟. لەم قەیرانەدا سەرۆکی حکومەت دەچێت بایی یەک ملیۆن دۆلار سەیارە بۆ پۆلیسی هەولێر دەکڕێت، من ناڵێم ئەی سەیارە بۆ پۆلیسی نەکڕدراوە، بەڵکو ئەلێم لەم کاتەدا سەیارە بۆ پۆلیسی هەولێر پێویستر بوو لەدابینیکردنی پێویستی نەخۆشخانەکانی سلێمانی؟. 3- پارتی هەمیشە خەریکی جیاکاری بوە. ئەو کاتەی پاشەکەوتی موچە دەستی پێکرد، پارتی ناوی هەموو ئەندامانی لق و ناوچەی خستنە سەر لیستی هێزەکانی 80 و شمولی پاشەکەوتیان نەکرد. لەکاتێکدا هەموو چین وتوێژە ماندووەکانی تر ستەمی پاشکەوتی مووچە گرتنییەوە. 4- شەقامی شەست مەتری و سەد مەتری و 150 مەتری و چەندین تونێڵ لەهەولێرو دهۆک تەواوبون، بەڵام شەقامی سەد مەتری سلێمانی خەریتەشی بۆ نەکراوە. پێمان ناَڵێن پارەی ئەو شەقامانەی هەولێرودهۆک لە کوێوە هاتوون ؟ ئەگەر هی حکومەتە بۆچی بۆ سلێمانی نییە؟. باشە ئەم شاری سلێمانییە بۆچی هەمیشە غەزەبی لێگیراوە، ئایا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بونیان ، یان عاسی بونیانە لە زۆرداری و ناعەدالەتی؟ لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم 1914- 1918 و دواتر لە سەردەمی حوکمڕانی مەلیک مەحموددا، ئینگلیزەکان چییان بە سلێمانی نەکرد. لە ئەیلولی ڕەشی 1930 لەبەر دەرکی سەرا چی بە سلێمانی نەکرا؟. لە 17ی شوباتدا پارتی و یەکێتیش چییان بە گەنجانی سلێمانی نەکرد .؟ لە سەردەمی سەدام حوسەیندا لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا خەستەخانەیکی گەورە دروست کرا دروست کرا، تەنها لە شاری سلێمانی دروست نەکرا وەکو سزایەک بۆ عاسی بونیان لە حکومەت. بەلای سەدامەوە سلێمانی سەری مارەکە بوو. بۆیە هەمیشە خەریکی کوشتن و بڕینبون لە سلێمانی. لە بیرتان نەماوە ساڵی 1963 زەعیم سەدیق چی بە سلێمانی نەکرد ؟ باشە دەپرسم بۆچی لە ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردیشدا سلێمانی توشی هەمان چارەنوس بۆتەوەو هەمیشە خەریکی سەرکوتکردنین؟. پارتی بۆچی بەم شێوەیە دەڕوانێتە شاری سلێمانی و چی لە دانیشتوانی ئەم شارە دەوێت ؟. ئایە بە لای پارتیشەوە سلێمانی هەر سەری مارەکەیە ؟ مەسعود بارزانی و نێچیر بارزانی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا چەند جار سەردانی توکیاو ئوردن و وڵاتانی کەنداویان کردوەو چەند جاریش سەردانی دەڤەری ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و سلێمانییان کردوە ؟ ئەوە مانای وایە ئەم بەشە بە وڵاتی خۆیان نازانن . ئەگەر وانییە، ئەی هەمو ڕق و دوژمنایەتییە چییە بەرامبەر بە سلێمانی؟ باشە کەسێک ئەم هەموو جیاوازیانە بەچاوی خۆی ببینیت چۆن گومان ناکات ؟ چۆن باوەر بەوە دەکات ئەمانە بتوانن سەرکردایەتی ئەم وڵاتە بکەن. ئەمەوێت ئەوەش بلێم ئەم نوسینەم دوور و نزێک پەیوەندی نییە بە بەرگری کردن لە سەرانی یەکێتی ، چونکە ئەوەی یەکێتی بە شاری سلێمانی کردووە هیچی کەمتر نییە لەوەی پارتی کردوویەتی و دەیکات. پارتی سلێمانی وەکو نیچیرێک خنکاندوەو بەرپرسانی یەکێتیش خەریکی لەت و پەتکردنی لاشەکەین. بەرپرسەکانی زۆنی سەوز، یەکێتی و ناوی یەکێتی و شەهیدانی یەکێتی بۆمەرامی دەوڵەمەندکردنی خۆیان بەکار دێنن. لێرەدا هەقی خۆیەتی ئەم پرسیارە بکەین : با بڵێین پارتی ڕقی لە زۆنی سەوزەو ڕێگریشە لەوەی هیچی بۆ بکرێت و پێش بکەوێت. ئەی تا ئێستا سەرانی یەکێتی چیان بۆ ئەم زونە کردوە؟ ئەی بۆ هیچی بۆ ناکەن و هەر خەریکی تاڵانکردنین؟. زۆنی سەوز دوو جۆر سزاو چەوسانەوەی لەسەرە. لە لایەک سزای پارتی کە لەزۆرێک لە پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکان بێبەشی کردووە، ئەوە باسی پرۆژەی ستراتیجی هەر ناکەین و چاوەڕێشیان لێناکەین. لە لایەکەی تریشەوە سزای سەرانی یەکێتیە، کە خۆیان کردۆتە وارس و دەم سپی تێکۆشەران و شەهیدان و ئەم زونەیان فەرهود کردوە.
ئاسۆ حاجی بەشی دووەمی دیداری سەرۆک بارزانی کە لە کەناڵی mbc بڵاو بۆوە،چیڕۆکی میر سلێمان بەگی میری میرنشینی سۆرانی وەبیر هێنامەوە کە زۆر جار داپیرم و پاشانیش لە زۆر کەسی دیکەم گوێ لێ بوو کە کوردێکی خاین لەلای والی بەغدا شکایەتی لە میر سلێمان کرد بوو بەوەی کە میر سلێمان ددان بە دەسەڵاتی بەغدا و والی بەغدا نانێ و دەیەوێ خۆی وەک پادشای کوردستان رابگەینێ. والی بەغدا میر سلێمان بانگهێشتی بەغدا دەکا و میوانداریەکی شایستەی لێ دەکا،بەر لە بەڕێکەوتنی میر و بەجێهێشتنی هەریر کە پایتەختی میرنشین بوو راوێژکارەکانی نیەتی بانگهێشتی والی بۆ شی دەکەنەوە و ئاگاداری دەکەنەوە کە پێویستە نەرم و دیبلۆماسی بێت و هیچ دەربارەی نیەتی خۆی بۆ والی ئاشکرا نەکات،بۆیە والی لە رۆژانی میوانداریەکەی نەیتوانی هیچ شتێک لە میر سلێمان دەربهێنێ،بۆیە بانگی کوردە خاینەکەی کرد و گوتی ئەوەی گوتت راست نیە،کوردە بۆرە بە والی گوت گەورەم خۆش بێ ئەگەر دەتوانی بنێرە و با دوو تورگە خۆڵی کوردستان بێنن و لە بن جێی دانیشتنی میر رووبکەن،والی هەمان کاری ئەنجامدا،کە میر لە بەرامبەر والی و لە سەر خاکی کوردستان دانیشت گەرمیەکی لە گیانیدا گەڕا و هەر والی باسی باج و سەرانەی زیاتری کرد و میر سلێمان خەنجەری لەکالان دەرهێنا و لە والی بڵند بوو گوتی ئەوەی باج و سەرانە لە سەر میللەتەکەم دادەنێت هێشتا لە دایکی خۆی نەبووە". ئەو هەڵوێستەی میر بووە هۆی شەهید کردنی. قسەکانی مەسعود بارزانی هەمان گەرمی و هەستی لەلا دروست کردم کە باسی لە هەڵوێستەکانی دەکرد لە بەرامبەر سەرانی عێڕاق و پۆل بریمەر حاکمی سەربازی ئەمەریکی،تەنها جیاوازی هەستم بەوە کرد کە سەرۆک بارزانی پێویستی بەوە نیە لە سەر خاکی کوردستانی بێت تا بتوانێ هەڵوێستی کوردانە و مەردانە لە هەمبەر رکابەر و نەیارانی دەرببڕێ،چونکە ئەو کوردستان لە ناو و لەگەڵی دەژیێ و لێی دانابڕێ بۆیە لە بەغدا بێ یان تاران و توران هەمان ئەو هەڵوێست و بۆچوونانەی هەیە کە لە کوردستان هەیەتی،رەنگە ئامادەکار و پێشکەشکاری دیدارەکەش ئەوەی هەست پێکردبێ بۆیە بە بارزانی گوت "زێرەڦانی خەونی کوردی -حرس الحلم الکوردی"،کە بارزانی لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو دەستەواژەیەی بۆ پێشکەشکارەکە راست کردەوە پێی گوت"سەربەخۆیی کوردستان خەون نیە بەڵکو ئامانجە و لە پێناویدا تێدەکۆشین،ئەگەر منیش سەربەخۆیی نەبینم ئەوە بناغەیەکی ریفراندۆم بووە بناغەیەکی پتەو بۆ ئەوەی نەوەی دوای من یان نەوەی دواتر کوردستانێکی سەربەخۆی لەسەر دابمەزرێنن".
فهرهاد حهمزه محهمهد جیهان تا ساڵی 1973 حهوت كۆمپانیا ئهمریكییهكهی ناسراو به (حهوت خوشكهكه) تاقه مهرجهع و بڕیاردهر بوون بۆ دانانی نرخی نهوت ، بهڵام لهوه به دوا رێكخراوی ئۆپیك به گوڕ هاتۆته مهیدان و به هۆی خاوهندارێتی 80% ی یهدهكی نهوتی جیهان و 40% بهرههمی جیهانی توانیوێتی ببێته خاوهن قسه و بڕیار له سهپاندنی نرخی نهوتدا ، له ناو ڕێكخراوهكهدا شانشینی سعودیه به هۆی ئهوهی سێیهكی نهوتی ئۆپیك له لای خۆیانهوه بهرههم دههێنرێت ببوه دهم سپی ناو رێكخراوهكه . جیهان له ماوهی نزیكهی پهنجا ساڵی تهمهنی دا (1973-2020 ) پێنج جار دارووخانی نرخی نهوتی بهخۆوه بینیوه :- 1- له ساڵی 1986 نرخی نهوت له 37 دۆلارهوه دابهزی بۆ 10 دۆلار . 2- ساڵی 1997 نرخی نهوت له 23 دۆلارهوه گهیشته 11 دۆلار . 3- ساڵی 2008 نرخی نهوت له 147 دۆلارهوه دابهزی بۆ 30 دۆلار. 4- ساڵی 2014-2016 نرخی نهوت له 105 دۆلارهوه گهیشته 20 دۆلار. 5- له ئازاری 2020 نرخی نهوت له 70 دۆلارهوه دابهزییه 23 دۆلار . ئهگهر به وردی به بنج و بناوانی ههموو ئهم دابهزینانه بچینهوه تێبینی دهكهین كه سعودیه ههموو كاتێك بهرههمی نهوتی به ڕادهیهك بهرز دهكردهوه كه خواست لهسهری كهم بێتهوه و نرخهكهی دووچاری داتهپین بكات ، ههموو جارهكانیش فاكتهری جیۆسیاسی ڕۆڵی باڵای گێڕاوه , ئهمریكا بۆ گوشار خستنه سهر نهیارهكانی له روسیا و ئێران و چین و فهنزهویلا ئهم ڕیگهیهی گرتۆته بهر تا له ڕووی سیاسی و ئابووریهوه رۆڵیان له ناوچهكهدا كهم بكاتهوهو گۆڕهپانهكهیان پێ چۆڵ بكات .ههموو جارهكانیش دوای پڕكردنی گهنجینه ستراتیجیهكهیان له نهوتی ههرزان بۆ چارهسهری دۆخهكه سعودیه پێشنیاری كۆبوونهوهی ئهندامانی رێكخراوی ئۆپیكی كردووه تا دواجار به كهمكردنهوهی بهرههم هێنان جارێكی تر نرخی نهوتیان ڕوو لهسهر خستن كردۆتهوه . بهڵام ئهم دابهزینهی ئهم جارهی نرخی نهوت پێناچێت ڕێگهی سارێژ كردنهوهی وهك ئهوانهی پێشو بێت چونكه ئهم جاره رووسیا زۆر به تهوژم هاتۆته مهیدان و دهیهوێت چیتر ڕێگهچارهی بهرزكردنهوهی نرخی نهوت لای سعودیه نهبێت بڕیاری كۆتایی لای كرملن بێت نهوهك ریاز ، ئهوهتا ئهم جاره به هۆی دابهزینی نرخی نهوتهوه كۆمپانیا بهرههم هێنهكانی نهوت له ئهمریكا هاواریان لێ ههستاوهو سهرۆك ترامپ و كۆنگرسیان هێناوهته سهر خهت ، له لایهكهوه كۆنگریسمانهكان ههڕهشه له سعودیه دهكهن و له لایهكی ترهوه ترامپ بهردهوام له كۆنتاكتایه لهگهڵ روسیا تا بهرههمی نهوت كهم بكهنهوه نرخی نهوت جارێكی تر بهرز بێتهوه بهڵام كرملن سووره لهسهر ئهوهی كه دهبێت كۆمپانیا ئهمریكییهكان و وڵاتانی تری بهرههم هێنهری نهوتی له دهرهوهی ئۆپیك بهشداری بكهن له كهمكردنهوهی بهرههمیان نهوهك ئهركهكه تهنها له ئهستۆی روسیا و وڵاتانی ئۆپیك بێت . ئهمجارهیان سعودیه ئهوهندهی گوشاری دهخرێته سهر ئهوهنده ڕۆڵی دهم سپی ناگێڕێ بۆیه ئاماژهكان پێمان دهڵێت خهریكه روسیا سهرچۆپییهكه له سعودیه وهردهگرێتهوه . * كۆمپانیای نهوتی باكور
زانا عەبدولڕەحمان دواجار كێشمەكێشی سیاسی لە عێراق لەبەرژەوەندی پیاوێكی ئەمنی كۆتایی هات، كە ئەمریكییەكان و ئێرانییەكان دانی خێری پیادەنێن و ناكۆكەكانی عێراقیش دوای راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی و عەدنان زەریفی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە ئەمجارە هەموولایەكیان سندوقە رەشەكەی هەواڵگریان لاپەسەندە كە لەم قۆناغە چەق بەستووە رزگاریان كات كە عێراقی تێكەوتووە. مستەفا كازمی كە راسپێردراوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،پێشتر رۆژنامەنوس بووە و پاشان بۆتە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری عێراق. كازمی كتومت هاوشێوەی سەرۆكی حكومەتەكەی كوردستانە. سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش پێشتر رۆژنامەنوس بووە وێنەگری باوكی بووە، پاشان بۆتە بەرپرسی دەزگایی پاراستنی حزبەكەی. ئەگەر بەدیقتەوە لە وێنە گشتییەكەی هەرێم و عێراق بڕوانی تێدەگەیت لەوەی كە تارادەیەكی زۆر جوڵە سیاسیەكان لە عیراق و هەرێم وەك یەكن، بەڵام ئەوەی لەوێنەگەورەكەدا جیاوازە سیاسیەكانی عیراق خاوەن ئەزموونن و لەجەوهەری خۆشیاندا خۆش باوەڕ و دەڵەمە و ساویلكە نین، ئەوان بۆ ستراتیژی مەزهەبی و نیشتمانی عروبەی خۆیان بەردەوام ئیش ئەكەن. پیاهەڵدان و ووتارەكانی سیاسیەكانی كوردستان بۆ مستەفا كازمی هەوشێوەی ئەو پیاهەڵدانانە بوو كەپێشتر بۆ جەعفەری و مالكی و عەبادی و عەبدول مەهدی بوون، وەك هەمووجارەكانی تر ئەمەیان دۆستی كوردە و لە مافەدەستورییەكانی كورد دەگات، ئەم قسە ستۆكانە بۆ كازمیش دووبارەكرایەوە بەداخەوە سیاسیەكانی كورد زیاتر لەو فاڵگراوانە ئەچن كەلە ترافیكەكان سەر پێی پێشبینی بۆ بەختی خەڵك ئەكەن و هیچ پێشبینییەكیشیان وادەرناچێت؟! كورد لە 2003 كە هاوبەشی بڕیارە سیاسییەكانە لە عێراق باش لەوە نەگەیشتووە كە بەغداد سیاسەتێكی جێگیرو ستراتیژی بەنیسبەت حكومەتەكەی خۆیەوە هەیە. بۆیە چەند مانگێكی تر سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و حیزبەكانی كوردستان كازمی بەر بەیان نامە ئەدەن و رەخنە بارانی ئەكەن كە دەستوری بن پێكردووە. پارتی لێ عاجز ئەبێت لەبەر ئەوەی سێ وەزیری بۆ دانەناوە یەكێتیش ئەڵێت: وەزیری زۆری داوە بەپارتی. بەدزی یەكەوە لەگەڵی كۆئەبنەوە، بۆ چنینەوەی پۆست و كەیش باسی موچەی لەگەڵ ناكات. خواستەدەستورییەكانی كورد بەچاویلكەی حزبی بچووك ئەكەنەوە.كازمیش كەخۆی یاریزانێكی باشە و لەخواستەسیاسییەكانی كورد باش گەیشتووە بەیەك دوو وەزیر و چەندپەنا دیوارێك كورد رازی ئەكات. موچەی خەڵكیش دۆخە كەی لە ئێستا باشتر نابێت دوای ماوەیەك هەمان تاس و حەمای سەردەمی مالكی دەست پێئەكاتەوە و میدیاكانی كوردستان مێشكمان بەو راپۆرت و هەواڵانە پڕئەكەن كە گوایە كازمی فێڵی لەكورد كردووە و شتەكانی وەك خۆی نەبەخشیوە، دۆخی سیاسی كازمیش لەگەڵ كورد هەروەك جەعفەری و مالكی و عەبادی و عەبدول مەهدی دەبێت ؟ ئایندە چیرۆكە دووبارەكە روون ئەكاتەوە؟ بەس یەك تكام هەیە كە بانگتان كرد بۆ هەولێر كەبابەكانی جوان بۆ مەبرژێنن بۆ ئەوەی كەدوای شەش مانگ پەشیمان بوونەوە زۆر خەفەتی لێ نەخۆن
هیوا تاوگۆزی* لە پێناسەی دەسەڵاتدا، وتویانە، دەسەڵات واتە ئەوەی (الف) بتوانێت (باْ ) ناچار بەئەنجامی كارێك بكات كە پێچەوانەی ویست و ئیرادەی بێت، وە ئەگەر ئەم ناچاركردنە بەیارمەتی هێزی مادی و فیزیكی بێت ئەوە بە (توندوتیژی) و ئەگەر بە بڕواپێهێنان و تەسلیمبوونی دەروونی بێت بە (هەژموون) ناودەبرێت. لەبارودۆخی لەم شێوەیەدا تاكەكانی (باْ ) گیردەخۆن و ناتوانن پێداویستیە ڕاستیەكانی خۆیان لە پێداویستیە ناڕاستیەكان جیابكەنەوە، لە كۆتاییدا پەیڕەوی لەو هێڵە كە دەسەڵاتی هەژمووندار بۆیان دیاری دەكات، دەبێت بە پرۆگرامیان. لێرەوە ئێمە هەموومان لەبەردەم هەژموونی میدیادا ڕۆڵی تاكەكانی (باْ ) دەبینین و دەستەوسان و بەبێ بەرگری خەریكی هەزمكردنی هەژمونی میدیاین. هەژموونی میدیا، هەژموونێكە گەورە بۆ بچوكمانی تەنیوە، تەنانەت بەڕێوبەران و میدیاكارانیش بەبێ ئاگایی خۆیان دەبنەوە بە قوربانی یەكەمی میدیا و تەواوی ئەمرو نەهێكانی ئەو دەسەڵاتە هەژمووندارە بۆ تاكەكان دەڕێسننەوە، هەروەها مێژوویەكی لێ بەرهەمدەهێنن كە جگە لە دەستەوسانی و بێ دەسەڵاتی مرۆڤ شتێكی تری لێ بەرهەم نایەت، هەروەك ئەوەی ماركس دەیوت ئێمە مێژوومان دروستكرد، بەڵام نەك بەو شێوەیەی خۆمان ویستمان، میدیاكارانیش مەحوی وتەنی لەو سەرابەدا دەست دەكەن بە مەلە و دواجار خۆشیان و ئێمەش دەبینەوە بە قوربانی. لێرەوە ویستم بڵێم، هەژموونی میدیای مۆدێرن لە ڕۆژانی كۆرۆنادا خەریكی خۆگەیاندنە بە لوتكە و هەروەها كەم تا زۆر لە ئامانج و ماناكەی خۆیدا مەلە دەكات، لەم رۆژانەی كۆرۆنادا ئێمە چەكی واقیعی كۆمەڵایەتیمان تەسلیم كرد و تەواوی مامەڵە و گفتوگۆكانمان لە بازاڕ و شەقامەكاندا كشاندەوە، بەڵام میدیا هێشتا دەتوانێت حوكمی ئێمە بكات و دەتوانێت لەناو بێ ڕەنگی شەقامەكاندا، چۆڵی كوچە و بازاڕەكاندا خۆی سەرقاڵ بكات و بەردەوامی بە حوكمی خۆی بدات، دەتوانێت هێشتا شوناسی هەژموونداری خۆی بەهێزتر و ترسناكتر بكات. هەژموونی میدیای مۆدێرن لە هەوڵی سەلماندنی ئەوەدایە كە چەندە لە واقعیەتی كۆمەڵایتی و سیاسی ئێمە باڵاترە، دەیەوێت پێمان بڵێت چەند بە ئاسانی دەتوانێت یاری بە ماناكان بكات و چەمكەكان دەستكاری بكات، دەیەوێت تێمانبگەیەنێت شەڕەكان لە جیهانی فیزیكی و مادییەوە خزاونەتە ناو جیهانی ماناكان كە لە چوارچێوەی كلتور، شوناس، جەنگی سارد و نەرمدا خۆی دەنەخشێنێت. ئەو ئەگەر چی قارەمانی نێو جیهانی ماناكانە، بەڵام لە زەمینە مادیەكاندا دەبێتەوە بە حوكم و بڵێسە، لە توانایدا هەیە شوناسی بچوك بۆ مانای زەبەلاح و شوناسی گەورە بۆ ماهیەتی بچوك دابتاشێت. قارەمانێكە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە كە تێكشێنەری تەواوی قارەمانە فیزیكی و مادیەكانی ئێمەیە، تەنانەت لە ڕۆژانی كۆرۆنادا هەلی دەستكاریكردنی مانا مادیەكەی (قەرەمان)ی لەلای ئێمەی بۆ ڕەخساوە و دەیەوێت لەو شوناسە ئەفسانەییە دایبڕنێت كە ئازایەتی و جەربەزەیی و دلاوەریی و پێشەنگ بوون پێكهاتەكەیەتی، بیگۆڕێت بۆ بچوكبونەوە و خۆقایمكردن لە كونجی ژوورەوە، هەروەها بێ دەنگی و بێ جوڵەبوون و تەسلیم بوون بكات بە ماهیەتی. لەڕاستیدا ئەوە تەنها شوناسی قارەمان بوون نییە كە لە بچوكبونەوە و تەسلیمبوندایە، بەڵكو هەژموونی میدیایە كە چەرخی مرۆڤایەتی و شوناسی مرۆڤ بە بچوكبونەوەدا دەبات و دەیگەیەنێت بە چوارچێوەیەك كە كۆی تەفسیرە سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی و .... لە هەناوی میدیاوە بتاشێت و لە دەرەوەی ئەوەوە بە ئەنجامێكی دروست و دڵنیایەكی گشتگیر نەگات. * خوێندكاری دكتۆرا لە كۆمەڵناسیدا
مەجید ساڵح نوخبەی بیرمەند و سیاسەتمەدار کاتێک عەزم جەزم دەکەن بەوەی گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی و بەرێوەبردنی وڵاتەکەیاندا دروست بکەن، پێش ھەر شتێک ھەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ واقعی کۆمەڵگاکەیان دەکەن و ئینجا بەرنامەدادەنێن بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکەیان لە دۆخێکی چەقبەستووەوە ببەنە دۆخێکی پڕ لە دینامیکیەت و جۆش و خرۆش. دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی و دەسەڵاتێکی خزمەتگوزار خەونێکی لە مێژینەی زۆربەی ھەرە زۆری میللەتانە، بەڵام ھاتنەدی ئەم خەونە تەنھا بە روخانی دەسەڵاتێک و ھاتنی دەسەڵاتێکی دیکە نایەتەدی و دەیان لەمپەر دێتە رێگەی. بەرای جۆن ستیوارد میل نائاگایی و لاوازی ھۆشیاری سیاسی میللەت ھۆکارێکی گەورەیە بۆ دانەمەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی. پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی سیستمە دیموکراسیەکان، بێ کەڵک و دەستەپاچە دەبێ گەر میللەت لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا دەنگی خۆی بدات بە کەسانێک کە ئەلف و بێی سیاسەت و یاسا دانان نەزانن. ستیوارد مێل میللەت بە نەخۆشێک دەشوبھێنێ کە دەزانێ نەخۆشە؛ بەڵام تیماری دەردی خۆی نازنێ و خۆی دەخاتەبەردەم ھەر کەسێک کە چارەی دەکات. ئەو پێی وایە خەڵک دەبێ بایی ئەوەندە ھۆشیاری تێدا بێت دکتۆرێک بدۆزێتەوە کە چارەسەری دەردەکەی بکات، نەک لێێ قورس بکات. بە بۆچوونی ئەو ھەڵبژاردنێک کە کەسانی ناشارەزا و بێ توانای لێ بکەوێتەوە، بەدڵنیاییەوە دیموکراشیەکی درۆینەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت و بخرێتە سەر رێگەی راست. بەڵام لە دۆخێکدا میللەت ھەر دەنگی بەوکەسانەدا کە ئاستی توانایان کەمە و ھۆشیاری یاساددانانیان لەخوار سفرەوەیە، چارەسەر چییە؟!! مێل پێی وایە دەبێ کۆمیسۆنێک لە خەلکی شارەزا و پسپۆر دروست بکرێت و ئەرکی ئەوەیان پێ بسپێدرێت بەپێی پێویستی و ھەلومەرجی وڵات یاسا دابڕێژن و پەرلەمانتارانیش دەنگی لەسەر بدەن، تەنانەت پێشنیازی ئەوەش دەکات دەبێ دەنگی خەڵکی ھۆشیار و بەئاگا وەک دەنگی خەڵکی ئاسایی حسابی بۆ نەکرێت. زۆربەی ئەو وڵاتە دیموکراسیانەی ئێستا بە قۆناغی دیموکراسیەتی درۆینەدا تێپەڕیوون و دواتر بە ئەزموون وەرگرتن لە ھەڵەکانیان و بە گوێگرتن لە خەڵکانی وەک ستیوارد مێل چارەی حاڵی خۆیان کردوە و دیموکراسیەکەیان لە دیموکراسیەکی جدرۆینەوە بردوەتە دیموکراسیەکی راستەقینە. لە چلەکانی سەدەی رابردوەوە چەمکی دیموکراسی ھاتوەتە ئەدەبیاتی سیاسی ئێمەوە و لە ١٩٩٢ەوە پەرلەمانی ھەڵبژێراومان ھەیە، بەڵام کە پرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکانی خولی یەکەم بەراورد دەکەیت بە خولی کۆتایی ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە دیموکراسیەکەی ئێمە رۆژ لە دوای رۆژ پاشەکشەی کردوە و بەرەو دیموکراسیەکی درۆینە ملی رێی گرتوە و کەسیش نییە چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە.. ئەم دۆخە مەترسیدارە تاکەی بەردەوام دەبێ، بە تایبەتی گەر خۆمان لە ئاست ئەو حەقیقەتە گێل نەکەین لە ئێستادا رادەی بێ متمانەی خەڵک بە پەرلەمان و دامودەزگاکانی بەڕێوەبردنی وڵات گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
دارا مام علی با واز لەوە بێنێن کە دانانی رێکاری خۆپارێزی لەهەر پەتایەکی تەندروستی وەکو ئەوەی ئێستا لە دونیا هەیە(کۆرۆنا) ئەرکی سەرەتایی هەر حکومەت و دەسەڵاتێکە بەجۆرێک جگە لە پاراستن و چارەسەرکردنی هاوڵاتیان،پێویستە هیچ نەبێت کەمێک لەو بارە دەروونیە شڵەژاوەی هاوڵاتیان کەم بکاتەوە،وە هەوڵبدا قوڕسایی دارایی لەسەر شانیان دروست نەبێت بەڵام ئەوەی ئێستا حکومەتی هەرێم بەناوی رێکاری خۆپارێزی دەیکات(کە ئەوەش لەشوێنی خۆی گرنگە )جگە لە قوڕس کردنی بارودۆخی دەروونی هاوڵاتیان و بارودۆخی داراییان هیچی تر نیە نازانم ئەم دەسەڵاتە چۆن بیر دەکاتەوە بەڵام ئەوە دەزانم کە هێندەی ئەو دایکە شەهیدە کە لەموچەی شەهیدانەی کۆڕەکەی یارمەتی فەقیر دەدات شەهامەتیان نیە هێندەی ئەو خەڵکە گەورە نیە،کە لە کۆڵان یارمەتی بۆ دراوسێ هەژارەکەیان کۆ دەکەنەوە چونکە حکومەت لەسەر دەریای زێڕی رەش دەیەوێ بە سواڵ نیسک و نۆکت پێ بدات بەڵام ئەوان لەگیرفانی بچوکیان دەهێندەی حکومەت دەبەخشن سەیرەکە ئەوەیە: ئەوانەی دەستیان بەسەر حکومەتی هەرێم دا گرتووە،تەنانەت دەیانەوێ پەتایەکی وەکو کۆرۆناش بۆ بەرژەوەندی حزبی و ئیستخباراتی خۆیان بەکاری بێنن تۆ سەیرکە هەتا چاکبوونەوەی نەخۆش و تووش بوون لەنێوان شارەکان بەحزبی کراوە یارمەتی نێودەوڵەتی لە رێگەی رێکخراوی حزبی دابەش دەکرێت بۆ مۆنۆپۆلکردنی زیاتری حکومەت وەزیری ناوخۆ بۆتەسەرۆک وەزیران و وەزیری تەندروستی و پارێزگار و داواکاری گشتی کۆرۆنا هەموو دونیای کردۆتە گوندێکی بچوک و یارمەتی نێوان وڵاتان سنووری نەهێشتووە کەچی تازە دێن بۆ مەرامی حزبی بەناوی کۆرۆنا،هێز لەسنورەکان جێگیر دەکەن و تۆخیان دەکەنەوە کادیری حزبیان رێگەپێدانی هەیە و رێگە لە بەڕێوەبەری ناحیە دەگیرێت. لەوەتەی کۆرۆنا هەیە یەک هەواڵی تۆزێک دڵخۆشکەری حکومەتم پێ بڵێن؟ جگە لە پابەند بن بە ڕێنماییەکان دەستکێش و کەمامە و چی و چی،ئەوانە گرنگن بۆ ئەوەی خەڵک نەخۆش نەبێت بەڵام ئێوە هەژارانتان لە ماڵەکانیان زیندە بەچاڵ کردووە،لەکوێی دونیا هەبووە لەکاتێکی وا دا سەرۆک دەرنەکەوێت و کەس نەزانێ لەکوێیە؟ کۆرۆنا دەست و هۆش و پێی هەبا لەپێناو بەرژەوەندی حزبیتان،ئاڵایەکی خۆتان دەدا دەست و لەرێگەی موختارەکانتان بڵاوتان دەکردەوە،تاکو لەهەڵبژاردنی ئایندە بچێ دەنگ بدا
پەیكار عوسمان (٢) - دابەشکردنی عەقڵ، بۆ عەقڵی بچوك و عەقڵی گەورە، جیاکاری و دوولەتکردن و ڕەشوسپیکردنێکی تری دنیاکە نیە. ئەوەنیە کە من سەربە عەقڵی گەورەو تۆش سەربە عەقڵی بچوك بیت، کە ئەمە دابەشکارییەکی تەواو فاشستانەو عەقڵبچوکانەیە! بەڵکو عەقڵی گەورەو بچوك، هەردوکی لەناو خۆماندایەو وەکو هێڵکاریی دڵ، هەموومان بەردەوام، دێینە خوارەوە بۆ لای عەقڵی بچوكی خۆمان و سەرئەکەوینەوە بۆ لای عەقڵی گەورەی خۆمان. یەعنی شتەکە، پرۆسەیەکی کەسی و ناوەکییە، نەك پرۆسەیەکی دەرەکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە دنیای پێ دابەشبکەین و چینایەتی و جیاکاریی پێدروستبکەین لەنێوان مرۆڤەکاندا. - شتەکە پرۆسەیەکی بەردەوامە هەروەکو هەناسەدان و فەرقەکەیان هەر ئەوەیە کە، ئەگەر هەناسە بوەستێنی ئەمریت. بەڵام ئەگەر عەقڵ بوەستێنیت نامری، بەڵکو دێیتە خوارەوە بۆ لای عەقڵی بچوكی خۆت. کاتێکیش کە ئەیخەیتەوە ئیش، سەرئەکەویتەوە بۆ لای عەقڵی گەورەی خۆت. بەمشێوەیە پرۆسەکە بەردەوامەو هەمیشە هەموومان لەبەردەم ئەگەری عەقڵبچوکی و عەقڵگەورەییشداین و هیچمان بێبەش نین لە عەقڵگەورەیی و هیچیشمان بەدەرنین لە عەقڵبچوکیی! - هەموو شتێك سیحری خۆی هەیەو هەموو سیحرێکیش لوتکەی خۆی هەیە. کاری عەقڵیش بەئاگابوونە لە سیحری شتەکان، لە هەموو کاتێکداو بەتایبەت لەو کاتەدا، کە سیحری شتەکە ئەگاتە لوتکەی خۆی! - کە سیحری شتێك ئەگاتە لوتکە، ئیتر تۆ خۆت نابینی و هەموو تیرەکانت ڕوو لەوە. ئەمەش ڕێك ساتی فاشیزم و ساتی جەهلە. ئاخر جەهل هەرئەوەیە کە لە خۆت بێئاگایت و فاشیزم هەر ئەوەیە کە ئەو تیایدا سەنتەرە! - ئەگەرچی زۆریش دڵم لایانبوو، بەڵام لە گەرمەی شەڕی داعشدا بابەتێكم نوسی، کە لێدانبوو لە سیحری پێشمەرگەو لە گەرمەی شەڕی ڕۆژئاواشدا، ڕەخنەم لە سیحری شۆڕشی چەکداریی ئەگرت! چونکە لەو دوو ساتەدا، سیحری چەك گەیشتبووە لوتکەو لوتکەی سیحریش، ڕێك ئەو شتەیە کە عەقڵ ئەوەستێنێ و هۆشیاریی بەتاڵئەکاتەوە. لەئێستاشدا کە "دوکتۆر" لە کارێکی جیهانیی گەورەو ڕێزلێگیراودایە، بەدیوێکی تردا، سیحری ئەو، لە لوتکەی خۆیدایەو لای منەوە ئیتر شایەنی بەتاڵکردنەوەیەو کاتەکەشی ناوەخت نیەو ڕێك کاتییەتی بە تەوقیتی سیحرو ئیگۆ! - هەموو کارێك ڕێزلێگیراوەو دوکتۆریش تەنیا لەناو کارەکەیدا دوکتۆرە. لەدەرەوە هاوڵاتییەکی ئاساییە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە، لای ئێمە ئەمە وانیەو دوکتۆر لە دەرەوەی کارەکەشی هەر دوکتۆرەو ئیگۆیەکی زەبەلاحی هەیەو "دوکتۆریی" جگە لەوەی پیشەیە، پێگەیەکی کۆمەڵایەتیشە! ئەو هەرئەونەی کە دوکتۆرە، ئیتر بڕێك خۆی بە سەرتر ئەزانێ و ئەوانیتریش هەر وای ئەبینن، کە ئەمە هەڵەیەکی دوولایەنەیە! - جا ئێمە هیچ مەجبورنین لەسەر ئەساسی ئەو ئیگۆیەو هەر لەبەرئەوەی کە کابرا دوکتۆرە، پێشوەخت بڕیاربدەین کە ئەو لەسەر حەقە! لەڕاستیدا هەر کێشەیەك کە لەنێوان دوکتۆرێك و نادوکتۆرێکدا ڕووئەدا، چەنێك بۆی هەیە خەتای ئەمیانبێ، ئەونەش بۆی هەیە کە خەتای ئەویانبێ و هیچیان بەرائەتی پێشوەختیان نیەو هیچیان تاوانباری پێشوەخت نین و مەسەلەکە ئەبێ یاساو عەدالەت و حەق و "بڕیاری نەزانراوی پاشوەخت" یەکلای بکاتەوە، نەك "بڕیاری پێشوەختی زانراو" لەسەر ئەسای پێگەو عینوانی کەسەکان! - بەداخەوە بڕێك لە غروری ستەمکارانەی مەسولەکان، لەناو هەنێ لە دوکتۆرەکانا هەیەو بڕێك لە شەقاوەیی شەقاوەکانیش لەناو هەنێ لە پۆلیسەکانا هەیە! ئەسڵەن دوای معاش، ڕەنگە پاڵنەری دووەمی پشت پۆلیسیی، هەر ئەوەبێت کە بتوانی لەو ڕێگەیەوە بڕێك شەقاوەیی بکەیت و هەنێ شەق و دار بوەشێنیت! دوای دەرەجەی بەکالۆریش، ڕەنگە پاڵنەری پشت هەڵبژاردنی کۆلێژی پزیشکی، هەر ئەو ئیگۆو پێگەیەبێت، کە دوکتۆر لە کۆمەڵگادا هەیەتی، نەك حەزو خۆشەویستی پیشەی پزیشکیی! لێرەشەوە ئیتر ئەم دووانە هیچیان بە ماناو بە ڕۆح و بە ناوەڕۆك پزیشك و پۆلیس نین و کاتێکیش کە بەو حاڵەوە بەریەك ئەکەون، هەرئەوەی لێدەرئەچێ کە بینیمان. - لەڕاستیدا نێوانی عەدالەت و ستەمکاریی هەوێ یە. عەدالەت لەوێدا دەرئەکەوێ کە شتەکان ڕووتکەینەوە لە هەر ناسنامەو ئیعتبارێك. ستەمیش لەوێدا ئەکرێ، کە ئەم ڕووتکردنەوەیە ڕوونەداو دەس بە هەوێ و ئیعتبارەکانەوە بگرین، لەسەر حیسابی عەدالەت و ڕاستی! - لە هەر کەیسێکدا، ڕاستی و عەدالەت گرنگە نەك هەوێ و عینوان و پێگەی کەسەکان. هەرکەس بە قەت خەتاکەی ئەبێ سزا وەرگرێ و هەرکەس بەقەت موستەحەقیی، ئەبێ مافی بۆ بگەڕێنرێتەوە. ئیتر نە دوکتۆریی شەهادەی مەعسومییە لە هەڵەو تاوان. نە پۆلیسیی مۆڵەتی شەقوەشاندنە لە ئینسانەکان! - کەرامەتیش هەر لە شەقەوە ناشکێ و شەقوەشاندن تەنیا دیوە دیارەکەی کەرامەتشکاندنە. کەرامەتشکاندن دنیایەك شێوازی تری نادیاری هەیەو ئەسڵەن دیوە دیارەکان، تەنیا نەتیجەو دەرکەوتەی دیوە نادیارەکەن و ئەسڵی کێشەکە کەرامەتشکاندنی نادیارە. ئەوانەشی کە دێنە ناوچەی کەرامەتشکاندنی دیارەوە، هەرئەوانەن کە بە ناوچەی کەرامەتشکاندنی نادیاردا ڕۆشتوون! - کەرامەتشکاندن هەر شەقی شەقوەشێنێك نیەو ئەشێ کۆی عەقڵیەتی کۆمەڵگاکەبێت. ئەشێ پەروەردەی وەعزی و بەخواکرنی مامۆستاو بچوککردنەوەی قوتابی بێت. ئەشێ تەندروستی ستوونی و بەخواکردنی دوکتۆرو بچوککردنەوەی نەخۆش بێت. ئەشێ سیاسەتی هەرەمی و بەخواکردنی سەرکردەو گرگنکردنی ئەندامەکان بێت. ئەشێ ئابووری چەتەیی و دروستکردنی کۆیلەی نان بێت. ئەشێ تیجارەتی دین و فووتێکردنی کەهەنەبێ لەسەر حسابی بچوککردنەوەی شوێنکەوتووەکان. ئەشێ عەقڵیەتی پیاوسالارو نابەرابەریی ڕەگەزیی بێت.. کە ئەمانە هەمووی شەقەو لە ڕۆحی ئینسان هەڵئەدرێ و هەر ئەمانەشە ئەبنەوە بە شەقی جەستەیی. - بە گشتی پەیوەندی ستونیی ڕەگی کەرامەتشکاندنەو پەیوەندی ئاسۆیی، فەزای کەرامەتمەندی یە. ئاخر لە پەیوەندی ستونیدا، مرۆڤەکان لەسەر شان و ملی یەك ئەوەستن و دروستبوونی هەریەکێك لەسەر شکاندنی ئەویتر وەستاوەو لێرەدا خودی کۆمەڵگا بریتییە لە "کەڵەبوونی شکاویی"! بەڵام لە پەیوەندی ئاسۆییدا مرۆڤەکان لەسەرپێ ی خۆیان ئەوەستن و لەدەوری ئامانجێکی هاوبەش کۆئەبنەوە. کەرامەتمەندیش هەرئەوەیە کە لەسەرپێ ی خۆتبیت و لەسەر شانی ئەو نەبیت. ئەمە کەرامەتە بۆ هەردوکتان و کە پەیوەندیەکانیش وابوو، ئیتر کۆمەڵگا بریتییە لە "کەڵەبوونی کەرامەت". جا تا شتەکان ئاسۆیی نەکەینەوە، حاڵی کەرامەت باش نیەو باسکردن لە کەرامەتیش لەناو پەیوەندی ستوونیدا، وەکو ئاوبێژانەوە وایە. - لەڕاستیدا کاری دوکتۆرو پۆلیس و پێشمەرگەو هەر پیشەیەك، تا ئەوێ ڕێزلێگیراوە، کە ئەوانیتر بینرخێنن. لەو شوێنەدا کە ئەوان، خۆیان نرخ لەسەر کارەکەیان دانێن و پێمانی بفرۆشنەوە، ئیتر ستۆپێك زەرورە! چونکە لێرەوە جۆرێك لە جیاکاری و سواربوون و چەمانەوە دێتە گۆڕێ، کە لایەق بە کەرامەتی ئینسان نیەو شتەکە لە ڕێزگرتنی پیشەکانەوە، ئەبێتە بێڕێزیکردن بە مرۆڤەکان. - لەڕاستیدا ئینسانی ئێمە بە خوێنەوارو نەخوێنەوارەوە، ئەبێ جارێکی تر پەروەردە بکرێنەوە لەسەرئەوەی کە ئەوان مرۆڤن و هیچی ترنین. کەمتر لە مرۆڤ نین و زیاتریش لە مرۆڤ نین. جا تا ئەو کاتەی ئەمە ئەبێتە هۆشیارییەکی گشتی و ئەچێتە ناو خێزان و قوتابخانەو باوی کۆمەڵگاوە، کارەکە فەردییەو ئەبێ هەرکەسەو خۆی بیکات. - یەعنی ئەبێ دوکتۆرێك، ڕۆژی سەدجار بە خۆی بڵێ من مرۆڤم، نەكئەوەی ڕۆژی سەدجار بەخۆی بڵێ من دوکتۆرم. کە بە خۆتت وت من دوکتۆرم، دواتر ئینجا بەوانیتر ئەڵێ ی من دوکتۆرم. ئەوانیش ئاسایی جارێك و دووان ئەڵێن سەرچاومان دوکتۆری، بەڵام لە جاری سێیەم و چوارەمدا، ئیتر پێتئەڵێن دوکتۆری دوکتۆرنیت هەردو چاوت دەرئەهات. ئەمەش بۆ هەموو پیشەکان وایەو هەموویان لەوێداو "لە من مندا" بەر ئەوانیتر ئەکەون و ئاسایشی دەروونیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکئەدەن. بەڵام لەناو مرۆڤبووندا، هەموومان ئەکەوینە ناو ئاشتی و ئارامییەوە. - ئینجا بەوپەڕی ڕێزو بە چەپکێك گوڵەوە، بە دوکتۆرەکانمان ئەڵێم: ئێوەی ئەزیز بەبێ هیچ هۆکارێك و هەر بە سروشتی کۆمەڵگاکە، ئیگۆیەکی گەورەتان هەیە،، لەئێستاشدا کە چاوی دنیا لە دەستی ئێوەیە، بێگومان ئیگۆکەتان فڕیوەو بەقەت یەك باڵۆنی لێهاتووە! ئەمەش خۆی کێشەیەو ئاسایی کێشە بۆ خۆتان و بۆ ئێمەش دروستئەکات. جا ئەگەر "بەخۆشەویستییەوە" دەرزییەکی پیاکەین و فشیبکەینەوە، هیچ خراپ نیە، ئەگەرچی عەزێتیشتان بدا. وەکچۆن ئێوە بە خۆشەویستییەوە، دەرزیمان لێئەدەن و ئازاریشمان ئەدەن و باشیشە.
ئاسۆ حاجی زۆر بە کورتی مستەفا کازمی بەشێک نەبووە لەو هەوڵانەی لە دژی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە دراون هەر لەو کاتەی مالیکی بڕیاری بڕینی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستانی دا تا بە هەوڵە داگیرکاریەکانی عەبادیەوە دەگات. کازمی بەر لە عەلاوی شانسی ئەوەی هەبوو کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ رابسپێردرێ بەڵام چەند هێزێکی شیعە بە دنەدانی عەبادی کازمیان لە ناو پەڕلەمانتاران و شەقامی عەرەبی شیعی وەک پاڵێوراوی بارزانی دەیانناساند،ئەوە و دژایەتی چەند گروپێکی میلیشیایی شیعە بوونە هۆی دواخستنی ئەو راسپاردنە. عەبادی و سەدر بەر لە سەرۆک کۆمار دووجار توشی شکستێکی زۆر گەورە بوونەوە کە بە دڵنیایەوە لە هەڵبژرادنی داهاتوو باجەکەی دەدەن،ئەو دوو کەسە بە رێکەوتنی ژؽربەژێر لەگەڵ بەرهەم ساڵح بۆ راسپاردنی کەسایەتیەکی گوێڕایەڵی ئەوان و لەبەرامبەردا وەزیرە کوردەکان ئەو بەربژاریان بکات،بەڵام ئەو رێکەوتنە دووجار شکستی هێنا و ئەوەی بۆ کورد و هەرێمی کوردستان گرنگە لە پاشەکشێ کردنی دەسەڵات و قسەی عەبادی کەسایەتیەکی وەک کازمی دێتە پێشەوە کە بەردەوام بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوە. راسپادرنی کازمی زۆر جیاوازترە لە راسپاردنی زورفی و عەلاوی چونکە کورد قسە و رای هەبووە لە دەست نیشان کردنی و بەر لە راسپاردنیشی لە هەولێرەوە گلۆپی کەسکی بۆ هەڵکرا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی نۆ راگەیاند،دوای مەراسیمی راسپاردنیشی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی راسپاردنیان لێکرد،کازمیش لە یەکەم کاریدا وەک راسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی وەزیران بە زمانی کوردی بەڵێنی ئایندەیەکی باشتری دا. یەکگرتووی و یەک هەڵوێستی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان بەرهەمەکەی شکست پێهێنانی هەوڵی نەیاران و سەرخستنی خواستی یاران بوو،ئەگەرچی هەندێک بۆرە کوردی پەڕلەمانتار لە بەغدا ببوونە بەشێک لەو هەوڵانەی کاریان بۆ بڕینی ئەو بەشە پارەیە دەکرد کە بۆ تەواوکردنی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەنێردرێ تا وەک کارتی فشار بۆ ملکەچ بوونی هەرێمی کوردستان بەکاری بێنن،بەڵام سەری نەگرت و بایەکەی ئەوجارەش بە پێچەوانەی خواستی کەشتی بەرژەوەندیەکانیان هەڵی کرد. ئاماژەکان سەرکەوتنی کازمی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نیشان دەدەن کە ئەوەش قۆناغێکی نوێی سیاسی لە بەغدا دروست دەکا هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە زیاتر بە ئاراستەی هەماهەنگی و لێک تێگەیشتن دەچێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەورەتر کردنی رووبەری لێک تێگەیشتن و هاریکاری.
لوقمان حەوێز ئەگەر كۆرۆنا بەئاگا بووایە و هەستی هەبووایە هەرگیز مرۆڤی نەدەكردە خانەخوێ بۆ خۆی، ئەو نازانێت بونەوەرێكی هەڵبژاردوە لەنێو شیردەرەكان زۆر لەخۆی ترسناكترە..! ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی سێ مانگە لەوەتەی لەنێو مرۆڤەكان بڵاوبۆتەوە 3 بۆ 4 هەزار مرۆڤی كوشتووە، بەڵام هەموو ڕۆژێك لایەنی كەم 700 بۆ 800 مرۆڤ لەلایەن مرۆڤی ترەوە تەنیا بەچەك دەكوژرێن لە سەرانسەری جیهان، دڵنیام كۆرۆنا دوای ماوەیەكی كەم كۆنتڕۆڵ دەكرێت، بەڵام بەداخەوە كوشتنی مرۆڤەكان لەلایەن خۆیانەوە هەر بەردەوام دەبێت..! كۆرۆنا دەیەها ملیۆن ساڵە پێش مرۆڤیش هەر هەبووە لەسەر زەوی، سروشت ڕێگەی پێداوە لەنێو خانە و لەشی هەندێك لە شیردەر و باڵندەكاندا بژییت، تەنیا زیانی بەو كۆمەڵە زیندەوەرە گەیاندووە كە خانەخوێی ڤایرۆسەكە بوون و هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نەبووە، بەدەر لەو چەند جۆرە شیردەر و باڵندەیەش بەگژ زیندەوەرەكانی تردا نەچۆتەوە، بەڵام مرۆڤ تەنیا نزیكەی دووسەد هەزار ساڵە لەسەر هەسارەی زەوی هەیە، تەنیا لەو چەند سەد ساڵەی ڕابردووش تاوەكو ئێستا 46% ی هەموو دارستانە سروشتیەكانی سەر ڕووی زەوی تەخت كردووە، ئەمەش واتە بڕینی ملیارەها درەخت، مرۆڤ دەیەها هەزار ئاوێتەی ژەهراوی داهێناوە و بەشێكی زۆریش لەو ئاوێتانە هەوا و ئاو خاكی زۆربەی ڕووبەرەكانیان پیس كردووە، لەڕێگەی بەكارهێنان و سوتاندنی بڕێكی ئێجگار زۆریش لە دژە ژینگەترین جۆری وزە كە نەوت و گاز و خەڵوزی بەردینە گۆڕانكاری ترسناكی لەنێو سیستەمی ژینگەیی دروستكردووە، پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی كەش و هەوا بەشێكن لەو گۆڕانكاریانە، مرۆڤ پتر لە نیوەی ژمارەی هەموو شیردەرە كێویەكانی لە سروشت لەناوبردوە، ڕێژەیەكی بەرچاوی لە باڵندەكان و گیاندارە ئاویەكانیشی كەمكردۆتەوە، زۆر جۆریشی لەوانە بەتەواوی لەناوبردووە..! كۆرۆنا تەنیا 3% ی ئەو مرۆڤانە دەكوژێت كە دەچێتە نێو لەشیانەوە، كۆرۆنا نەبۆتە و نابێتە هۆی لەناوبردنی هیچ جۆرێك لە زیندەوەر (جۆر نەوەك ژمارە)، جگە لەوەی لەوانەیە زووتر بنبڕ بكرێت بەڵام ئەگەر مایەوە لەوانەیە تا ئەو پەڕی ساڵێكی تر ڤاكسینێك بدۆزرێتەوە لاوازی بكات و لەناوی ببات لەنێو مرۆڤەكان، هەرچی مرۆڤە بەهۆی وێرانكردنی ژینگە و چالاكیە لەڕادە بەدەرەكانی دەیەها ساڵە دەستی كردووە بە لەناوبردنی بەكۆمەڵی زیندەوەران لەسەر هەسارەی زەوی، تا كۆتایی ئەم سەدەیە لەوانەیە جۆرەكانی ئەو زیندەوەرانەی لەسەر دەستی مرۆڤ بۆ هەتا هەتایە لەناو دەچن بگاتە پتر لە یەك ملیۆن جۆر، ئەمەش دەكاتە لایەنی كەم 15% ی هەموو ژیان لەسەر هەسارەی زەوی..! ئێستا خۆتان بڕیار بدەن، كامیان ترسناكترن بۆ ژیان..؟ كۆرۆنا یان مرۆڤ؟
لوقمان حاجی قادر ڕوخانی ڕژێمی پێشوو له ساڵی 2003، عێراقی خستهبهر دهمی ئاگری میتۆده باوهكهی حوكمڕانی ڕۆژههڵاتی له خراپی ئیدارهدانی دهوڵهت و بهفیڕۆدانی دهرامهته سرووشتی و مرۆییهكانی. ههڵبژاردنهكانی ساڵی 2018، چینێكی تازهی سیاسی هێنایه سهر حوكم، كه گهرهكیان بوو گۆڕانێكی ڕیشهیی ئهرێنی له حوكمڕانیدا بێننهكایهوه. شێواز و میكانیزمی ههڵبژاردنی بهرههم ساڵحی سهرۆك كۆمار، دهستپێكێكی باشی ئهو حوكمڕانییه تازه بوو، بهوهی له دهرهوهی بهشبهشێنهی نهتهوهیی و تایهفی و حزبی بهڕێوهچوو. قۆناغه تازهكه وهرچهرخانێكی گرنگ بوو له پڕۆسهی سیاسیدا، بهوهی دوو خاڵی تهوهری كردنه چهقی خۆی؛ دهستگرتن به سهربهخۆیی بڕیاری نیشتمانی و بهدوورگرتنی عێراق له تهوهربهندییهكانی ناوچهكه. ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار بهرجهستهی خاڵی یهكهمی میتۆده تازهكه بوو، خاڵی دووهمیش له كۆنگرهی ڕیاز بهرجهسته بووه، كاتێك عێراق وهك پهرۆشی بۆ میتۆده تازهكهی، ڕهتیكردهووه واژۆ لهسهر بهیاننامهی كۆتایی كۆنگرهكه بكات، كه بۆنی خزانهناو تهوهربهندییهكانی لێ دههات. ههرسێ سهرۆكایهتییهكهی دهوڵهت، به پاڵنهری ستراتیژیهته تازهكهی سهرۆك كۆمار، كهوتنه جموجۆڵی ناوخۆیی و ههرێمی و نێودهوڵهتی؛ كۆشكی سهلام بووه ماڵی كۆكردنهوهی لایهنه سیاسی و چالاكوانانی مهدهنی و مافهكانی مرۆڤ و نووسهر و ڕۆشنبیران و سهرجهم چین و توێژه جۆراوجۆرهكانی كۆمهڵگای عێراقی، ئهمه جگه له پهیوهندی بهردهوام و توندوتۆڵ لهگهڵ بۆگهڕاوهیی باڵای ئاینی نهجهف. بهمهش كۆشكی سهلام بووه مهڵبهندی گفتوگۆی نیشتمانی تاوتوێكردنی پرسه چارهنووسسازهكانی عێراق، به ئامانجی تێپهڕاندنی تهنگژه سیاسییهكهی. دهسهڵاتدارانی تازهی عێراق، وهزارهتی دهرهوهیان كرده سهرهنێزهی جوڵه ههرێمی و نێودهوڵهتییهكانیان، بهسهرپهرشتی سهرۆك كۆمار، چهندهها گهشتی جۆراوجۆر له ئاستی ههرێمی و نێودهوڵهتیدا ئهنجامدران، سهرۆكایهتی حكومهت و پهرلهمانیش ههمان ڕێچكهیان گرتهبهر، ئامانجی ههمووشیان نۆژهنكردنهوهی پهیوهندییه ههرێمی و نێودهوڵهتییهكانی عێراق بوو، لهسهر بنهمای دووركهوتنهوه له سیاسهتی خزانهناو تهوهربهندییهكانی ناوچهكه، له ڕووی ئابووریشهوه، ههوڵی ئهوهیاندا عێراق بكهنه خاڵی بهیهكگهیشتنی بهرژهوهندییهكانی دهوڵهتانی ههرێمی و جیهانی. وهك ههنگاوێكی تهواوكاری ستراتیژییه نوێیهكه، دهسهڵاتدارانی عێراق به گشتی و بهرههم ساڵحی سهرۆك كۆماریش به تایبهتی، كهوتنه نۆژهنكردنهوهی پهیوهندی و ڕایهڵهكانی نێوان بهغدا و ههرێمی كوردستان، وهك پهیپێبردن به گرنگی ئهو پهیوهندییانه كه سهرچاوهی هێز و ههژموونن بۆ ههردوولا، سهركهوتنی ههنگاوهكهش له سهردانی شاندهكانی ههردوولا بۆ بهغدا و ههولێر، لێدوان و لێكتێگهیشتنه هاوئاوازهكانیاندا بهرجهسته بوو، كه جێگهی هیوا و ئومێدبوون به ههڵدانهوهی لاپهڕهیهكی تازه و چارهسهركردنی پرسه ههڵپهسێردراوهكانی نێوانیان. سهرتا وادیار بوو كه سیاسهته تازهكه سهركهوتووه، بهڵام تێكچوونی بارودۆخی ناوخۆ و به هۆی كێشه كهڵهكهبووهكانهوه له دهرئهنجامی خراپی خزمهتگوزارییهكان بۆ هاووڵاتیان و خراپه بهڕێوهبردنی دهوڵهت كه گهندهڵی ههلاههلای كردبوو، ناڕهزایهكی بهرفراوانی جهماوهری بهدوای خۆیدا هێنا كه داواكانیان ڕهوابوون، لهمهیاندا سهرۆك كۆمار پشتی خۆپێشاندهرانی گرت و لۆمه و سهرزنشتی هێزه ئهمنییهكانیشی كرد بۆ ئهو شێوازهی مامهڵهیان پێ لهگهڵ شهقام كرد، نهك ههر ئهوه بهڵكو ڕاو بۆچوونی شهقامیشی كرده چهقی وتوێژ و ڕاوێژكارییه چڕوپڕهكانی بۆ دهربازبوون لهو تهنگژه سهختهی وڵاتی تێكهوتووه، به تایبهتیش له پرسی ڕاسپاردنی پاڵێوراوێك بۆ سهرۆك وهزیران كه پێودانگی ڕاسپاردنی به پلهی یهكهم پهیوهسته به سهروهری گهلهوه. بهرفراوان بوونی ناڕهزاییهكانی شهقام، سهری حكومهتهكهی عادل عهبدولمههدی خوارد و تهنگژهكهشی دژوارتر كرد له نێوان لایهنه سیاسییهكان به گشتی و لایهنه شیعییهكان به تایبهتی كه نهیانتوانی لهسهر پاڵێوراوێك بسازێن كه جێگهی دهمهتهقێ و مشتومڕ نهبێت و بتوانێت لایهنی كهمی داواكارییهكانی شهقام بێنێتهدی، لێرهوه بهرپرسیاریهتی سهرۆك كۆمار سهخت و دژواتر بوو له چۆنیهتی مامهڵهكردنی لهگهڵ دۆخه تازهكه و ڕاستهڕێ كردنهوهی پڕۆی سیاسی پێش ئهوهی به یهكجاری ههرهس بێنێت. له بهدبهختی عێراق و گهلهكهی و خهمساری فهرمانڕهواكانی، كه پهیان به ههستیاری قۆناغهكه نهدهبرد، میتۆده تازهكهی حوكمڕانی بهردهوام نهبوو، لایهنه سیاسییهكانی عێراق پشتیان تێكرد، چونكه ههر زوو بۆیان دهركهوت كه شایسته حزبی و بهركهوتهكانی ههڵبژاردن و ههژموون و باڵادهستیان له جومگهكانی دهوڵهتدا دهخاته مهترسییهوه. بۆیه گرنگی ههنگاوه نراوهكانیان به ههند وهرنهگرت كه به هۆیهوه دهیانتوانی دووباره متمانهی گهلی عێراق بهدهستبێننهوه و ئهوهی وێرانیشیان كردووه چاكی بكهنهوه، لێرهوه كهوتنه دژایهتی سیمبوله تازهكانی میتۆده تازهكه به گشتی و بهتایبهتیش بهرههم ساڵحی سهرۆك كۆمار، بهوهی گوێیان به داواكارییه ڕهواكانی خهڵك نهدا له پاڵاوتنی كهسایهتییهكی سیاسی سهربهخۆ كه جێگهی مشتومڕ و دهمهتهقێێ ئهم و ئهو نهبێت و بتوانێت لایهنی كهمی داواكاریهكانی خهڵك بێنێتهدی و هاوسهنگی سیاسهتی عێراقیش بپارێزت له ناوهنده ههرێمی و نێودهوڵهتییهكهی، بۆیه ههڵمهتهكانیان دژ به سهرۆك كۆمار توندتر كرد و به ههموو شێواز و ڕێبازێك فشاریان بۆ هێنا، تاوهكو ملكهچی ئهجێندا تایبهتهكانی خۆیانی بكهن؛ دهمێك به بهڵینپێدان و دهمێك به ههڕهشهلێكردن، به دادگاییكردنی له دادگا و لێپێچینهوهی پهرلهمانی، تهنانهت دهستبردن بۆ سهلامهتی خودی خۆی و بهرژهوهندییه حزبییهكانی. ههموو ئهمانه به كهڵكیان نههات و سهرۆك كۆماریش ههر نههاته ژێربار، بهمهش سهرۆك كۆمار گهڕی یهكهمی كێشمهكێشمهكانی نێوان گهل و فهرمانڕهواكانی بردهووه، دهستوریشی كرده سهنگهر و مهتهرێزی خۆی و پاڵی دایه پاڵ سهروهری گهل. له گهڕی دووهمدا لایهنه سیاسییهكان بنهماكانی گهمه سیاسییهكهیان گۆڕی به یاریكردن لهسهر پهتی شكستپێهێنانی پهرلهمانی پاڵێوراوه ڕاسپێردراوهكان، محمهد تۆفیق عهلاویش یهكهم قوربانییان بوو، كه سهرهتا به ههناسهبڕكی فریای دانانی كهوتن و دواتریش به پهلهپڕوزه پشتیان تێكرد، چونكه زاینان پرۆگرامه حكومییهكهی جێگهی داواكارییه بهرتهسه حزببهیهكانی ئهوانی تێدا نابێتهوه، بهمهش پڕۆسهكهیان گێرایهوه چوارگۆشهی یهكهم و تهنگژهكهیان چهندجاره قوڵتر كردهوه، له ههمبهر زورفیش ههروایان كرد، كاتێك سهرۆك كۆمار دهسهڵاته دهستورییهكانی خۆی خستنهگهڕ و بۆ سهرۆكایهتی حكومهت ڕایسپارد، ئهوانیش به پاساوی بێ بنهمای وهك پاشكۆیهتی بۆ ئهمریكا و ڕۆژئاوا و كهنداوییهكان، ههڕهشهی شكستپێهێنانی پهرلهمانیان لێكرد، لهوهش سهیرتر قوتكردنهوهی پاڵاوتنی مستهفا كازمی بوو، كه پێشتر به ههمان ئهو تۆمهتانهیان دهدایهپاڵ كه ئێستا دهیدهنپاڵ زورفی! ئیدی لایهنه سیاسییه شیعهكان، بهم گهمه سیاسییه تازهیه كهیفخۆش بوون، له زۆر كاتیشدا لایهنه كوردی و سونییهكان هاوئاوازیان بوون، ئامانجی ههمووشیان دهستكهوتنی زۆرترین پۆست و زێده مافی حزبی و كهسی بوو، بهمهش بهرژهوهندی گهلێكیان خستهلاوه و فهرامۆشیان كرد. ئهگهر ستراتیژیهتهكهی سهرۆك كۆمار سهركهوتنی له چاره نووسرابایه، كه لهسهر دهوڵهتی هاووڵاتیبوون و نیشتمانپهروهرییهكی پوخت و دیدێكی وورد و سهراپاگیر بنیاتنرا بوو بۆ چارهسهركردنی تهنگژهی حوكمڕانی له عێراقدا، دۆخهكه نهدهگهیشته ئهوهی ئێستا پێی گهیشتووه. ههرچهنده تهنگژهكهش له ئێستادا له جێ خۆی ماخۆلانییهتی، كهچی هێشتا ههلێك له بهردهم فهرمانڕهوایانی عێراق و گهلهكهی و لایهنه سیاسی و كۆمهڵگاییهكانیدا ماوه، تاوهكو فریای دۆخ و لێكهوته مهترسیدارهكانی بكهوهن، ئهمهش به پیادهكردنی گیانێكی نیشتمانی و پشوودرێژی و دیدگایهكی ئهقڵانی و بابهتی له تێڕوانین له دۆخی ههرێمی و نێودهوڵهتی عێراق، كه ههر دهبێت لهسهر هاوسهنگی له بڕیاداندا بنیات بنرێت له مامهڵهكردن لهگهڵ ژینگه ناوخۆیی و ههرێمی و نێودهوڵهتییهكهی. ئیدی لێرهوه ئاشكرا و ڕوونه، كه میكانیزمهكانی مامهڵهكردن لهگهڵ تهنگژه سیاسییهكهی ئێستادا،نهزۆك و بێ بهرههمه، پاڵێوراوه ڕاسپێردراوهكانیش كه لایهنی كهمی پێشمهرجهكانی پێداویستییهكانی دۆخی ئێستایان تێدایه، خهریكه چۆڕهبڕ دهبن، تهنگژهكانی ئێستاش دهستهملانی ئهوانی پێشتر دهبن، چی دیكه قورتوقولاپه سیاسییهكان كهڵكیان نهماوه، ههرچهنده تهنگژهكهش دوورمهوداتر بێت، ههر دهبێت بگهڕێینهوه ئامێزه و باوهشه نیشتمانییهكه كه جێی ههمووانی تێدا دهبێتهوه و كهشتی سیاسی عێراقیش دهگهیهنێته كهناری ئارام.
پشکۆ ناکام (( دەسەڵاتە خۆسەپێنەرەکان قاچی میللەت ئەشکێنن و گۆچانێکی ئەیەنێ پێی بڕوا و پێی ئەڵێن ئێمە نەبین تۆ ناتوانی بڕۆیت.......... چارلی چاپلن )) ڕەنگە حکومەتێک معاش زیا نەکا وتەرفیعاتی خەڵک رابگرێ پێی بووترێت حکومەتێکی لا موبالە ، یان حکومەتێک جار و بار بەهۆی ئەوەی ئەکەوێتە جومعەوە معاش دوا بخا بە حکومەتێکی بێ بەرنامە وەسف بکرێ ، یاخود حکومەتێک لە مەسەلەی دەرماڵە کەمتەر خەم بێ بە حکومەتێکی نا عادیل وەسف بکرێ ، ئەی ئەگەر حکومەتێک یەک دانە ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ووڵات و خەڵک بدزێ و بیخاتە سەر حسابێکی تایبەتی بانک لە دەرەوەی ووڵات بەچی ناوبەرین ؟ ئەبێ بگەڕێین بۆ سیفەتێکی نێگەتیڤی شایەستە بە شا ن وباڵی ئەو حکومەتە، رەنگە وەسف کردنی بە حکومەتی کوردی باشترین وەسفی سەلبیانە بۆی ، بە مەرجێک ئەو کەسەی ئەو دزییەی لە قوتی خەڵک کردوە هیچ سیفەتێکی حیزبی و حکومی نیە و تەنیا ئەندامی بنەماڵەی خاوەن دەسەڵاتی هەرێمە! ئەمەش ئەو راستیە دووبارە ئەکاتەوە کە بە هەزاران جار ووتراوە کە " بنەماڵە لەسەروو میللەت و خاک و حیزبەوەن،،" ئەو پارە زۆرە لە کاتێکا خەشنۆش کراوە کە خەڵک لەوپەڕی نەهامەتی و قوڕبەسەری بژیویا بوون ئەویش هەر بەهۆی سیاسەتی فاشیلانەی بنەماڵە لە بە ناو " سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ" وە بوو کە ئەبوایە بە فەشەلی سەربەخۆ ناو بنرایە ، ئەو کات کەس بۆی نەبوو فزە بکا گویا بەغا پارەی نەئەنارد بەناو حکومەتی هەرێمیش پیاوانە نەوتی خۆی ناردوە بەڵام نەک بۆ بەغا بەڵکو بۆ تورکیا !! هەر لەو کاتەیا بۆ بەتاڵان بردنی نەوتەکە وەک مەزاخانە هەڕاج کردنی بە نرخێکی هەرزان، موزەفەر بەهارات ، ببورن موزەفەر پاکستانیەک هاوکاری ئەو فرۆشتنەی ئەکرد ، جگە لەهەقی دەڵاڵییەکەی کە تەنیا 250 ملیۆن دۆلار بوە ، لە وەزارەتە وەهمییەکەی سەرچاوە سروشتییەکان مانگی یەک ملیۆن دەلار واتا یەک و شەش سفر معاشی بوە ، کاتێک وەزعەکە زۆر بەرەو خراپی ئەڕۆشت معاشی ئەو بێ بەختە کرا بە روبعە ملیۆنۆک دۆلار ( نازانم چۆن پێی ژیاوە !) ..... ئێستاش لە کاتێکا خەڵک بە ناچاری ماڵەوەن ، و کاسبکارانیش بە بێ هیچ داهاتێک ئەبێ شەو بخەنە سەر ڕۆژ ، لە بوونی بەڵای کورونا بە ناو حکومەتی هەرێم دیسان گەڕاوەتەوە بۆ قەوانە دژە خەڵکە کۆنەکە کە مووچە بە نزیکەی دوومانگ جارێ ئەبێت ، بەریتانیا کە نزیکەی 65/ملیۆن کەسی تیا ئەژی و ئەو نەوتەی هەرێمیشی نیە هەرچی مووچەخۆرە تا لە ماڵەوە بێ لەسەدا هەشتای معاشەکەی ئەخرێتە سەر ئەکاونتەکەی سەبارەت بە کاسبار و ئەوانەی بسنزی بچوکیان هەیە دەهەزار پاوەن لەدەوڵەت وەرئەگرن بۆ ئەو ماوەیەی لەماڵەوە ئەبن وەک سەرتایەکی هاوکاری بژێوییان ، جا ئێوە بیهێنە بەرچاوی خۆتان گەر هەرێم نەک بەقەد بەریتانیا بوایە ، گەر دە ملیۆن کەسێک بوایە ئەم بەناو حکومەتە چی لەو خەڵکە لێقەوماوە ئەکرد،،واو بە حاڵی میللەەت... كورونا بەڵایەکە و یەخەی ئەو عالەمەی گرتوە ، بەڵایەک کە زوو یا درەنگ هەر لەناو ئەچێ ، ئەو بەڵایەی پێش کورونا و دوای کیرونا یەخەی ئەو خەڵکە بەر نایا ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەرەی هەولێرە کە بەناوی حکومەتی کوردی و چەپڵە و هەلهەلەی حیزب و گروپە کانی تر میللەت وەک پاشكۆیەک و داهاتەکەشی وەک سفرەیەکی بەلاش تێی کەوتوە و ئەوەی حسابی بۆ نەکا میللەت و چونیەتی ژیان بارە ئابووریەکەیەتی ، ئەم دەسەڵاتە هەرچیەک هەیە بۆ مانەوەی خۆی ئەیکات بێ سڵکردنەوە ، ناهەقیشیان نیە لە کەرچەوە بۆ بازرگانی نەوت ، ئەم بەڵایە وا دای نەکوتیوە لاچێ ، ئەوەی ئەتوانێ جێی پێ لێژکا و بیخاتە مەترسی کەوتنەوە تەنها خەڵکە ، زۆر چاوەڕوانیش ساردبونەوەی بە دوایە ، وەک ئەووترێت گەشتۆتە سەر لووتی خەڵک ، گەر کەسێکیش پێی وایە ئەم دەسەڵاتە خۆی و ئارەزومەندانە بە جێمان ئەهێڵێ ، ئەوە خەوە......
چیا عەباس مرۆڤایەتی سەرقاڵی جەنگێکی سەختە دژ بە ئافاتێکی وێرانکەر، هەر وڵات و ناوچەیەک بە پێی دۆخ و كلتوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و توانای خۆی بەشدارە لەو جەنگەدا، لێرە و لەوێش لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جۆرێک لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەرچاو دەکەون. دەسەڵات و خەڵک و رێکخراو و خەمخۆرەکانی هەرێمە بچوک و دابراو و لاوازەکەی خۆشمان لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا. مەبەستی سەرەکی ئەم جەنگە سەرکەوتنە بەسەر ئەم ئافاتەدا، بەڵام سەردەمی پۆست کۆرۆنا چۆن دەبێت و چ گۆرانکاری بەسەر دنیادا دێت کەوتونەتە بەر چەقۆی تیژی لێكۆلینەوە سیاسی و ئابوری و زانستیەکانەوە، هەمو کۆکن لەسەر ئەوەی قۆناغی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێت لەوەی پێشوتر. لە ناوەراستی سەدەی چواردەم ئافاتی تاعون دەیان ملیۆن کەسی لە دنیادا کوشت، ئەم ئافاتە کاریگەری زۆر گەورەی لە سەر رەوشی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و کەش و هەوا کرد و بوە هۆی مەجاعەتێکی کوشندەش. لە ئافاتی تاعون جوەکان تۆمەتبار کران بە هۆکاری ئەو ئافاتە، ئێستاش هەمان بابەت ورێژڕینراوە، پەنجەی تۆمەت بۆ چین، ئەمریکا و ئەوروپا درێژ دەکرێت. ئەگەرەکانی ئایندە هەرچٶنێک بێت مرڤایەتی سنورێک بۆ ئەم ئافاتەی ئێستا دادەنێت، لە روی سروشتیەوە ڤایرۆسەکە چی لێدێت و چۆن خۆی دەگونجێنێت و چی دەکات ئەو پرسیارانەن دنیا لە ئایندەدا بە دوای وەڵامەکانیاندا دەگەرێت. هەڵسەنگاندن بۆ ئاکامە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیە چاوەروانکراوەکانی ئەم ئافاتە بە نزا و دوعا و نوشتە ناکرێت. ئاوردانەوەیەکی جدی لە رابوردوی نزیکی پێش دەرکەوتنی ئافاتەکە و وردکردنەوەی دۆخی ئێستا و کار و نیەتە بەرچاوەکان ئاسانکاری بۆ خوێندنەوەی ئەگەرەکانی ئایندە دەکەن. ئەمریکا زۆربەی چاودێران کۆکن لەسەر ئەوەی لەو کاتەوەی ترامپ چۆتە کۆشکی سپی پێگەی ئەمریکا لە دنیادا روی لە داکشان کردوە، رەوشی سیاسی ناوخۆی ئەمریکا زۆر پەرتەوازەیی و لەتبونی پێوە دیارە، ئەمریکا لە روی سەربازی و ئەمنیەوە لە چەند ناوچەیەکی هەستیاری دنیا پاشەکشەی کردوە. بە کورتی ئیدارەی ترەمپ ناجێگیر و کەم متمانە بەرچاوە، تەنانەت گەورەترین دامەزراوەی تایبەت بە ئیپیدێمی کە سەر بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بو ترەمپ هەڵیوەشاندۆتەوە. چین چین هێزێکی ئابوری زەبەلاحە، بەڵام خاوەنی هێز و بنکەی سەربازی نیە لە ناوچە گرنگەکانی دنیا، زیادە بۆ ئەمەش دەبێت پێویستیەکانی وزەی لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی دابینیان بکات. بۆ قەرەبوکردنەوەی غیابی سەربازی و ئەمنی لە دنیادا و مسۆگەرکردنی وزە چین تۆر و جەنجاڵێکی ئابوری بێئەندازە گەورەی لە دنیادا دروست کردوە، سەدان ملیۆن هاوڵاتی خۆی و وڵاتانی تر لەو جەنجاڵەدا کار دەکەن و لێشی سودمەندن. چین گەورەترین فابریکی هەرزانی دنیایە، لە گەڵ هندستان یەکەم بەرهەمهێنەری دەرمانن، چین زۆرترین یەدەکی دۆلاری لە دنیادا هەیە و هاوکاتیش لە چەند بوارێکی تەکنۆلۆژیای سەردەم ، تایبەت 5G ، لە پێش ئەمریکا و ئەوروپایە. ئێستاش بەسودوەرگرتن لەو جەنجاڵەی دروستی کردوە هاریکاری و یارمەتی وڵاتان، بە ئەمریکاشەوە، بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دەدات. چین بۆتە ئەم هێزە گەورەیە لە سایەی سیستەمێکی ئۆتۆکراسی کە سەرمایەداری دەوڵەت بەرێوە دەبات و ئاراستەی دەکات، بۆیە سیستەمی سیاسی و فەرمانرەوایی و ئابوری چین سیستەمێکی جێگیری بەهێزە کە تێیدا ئۆپزسیۆن و نارازی بونی نیە. روسیا ساڵانێکە روسیای پوتین خۆی مات داوە، بێجگە لە هەوڵەکانی بۆ خۆشەکردنی شوین پێی بەهێزی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و گەمەکردن لە سایەی ناکۆکی و ململانێکانی هێزەکانی تر دەستپێشخەریەکی ستراتیژی بەرچاوی لە گرتنەدەستی سەرکردایەتیکردنی دنیادا نەبوە، ئەو کارانەشی ئەنجامی داون تێکەڵاوێک بوە لە تەکتیکی کاتی و تموحاتی ستراتیژی، وەک رۆڵی لە سوریا و پەیوەندیەکان لە گەڵ تورکیا و ئێران و مامەڵەکردنی گرژیەکانی لە گەڵ ئەوروپا. روسیا لە رەوشی ئێستای کۆرۆناشدا خۆماتکەرە و چاوەروان دەکات. هەرچۆنێک دۆخی دوای قۆناغی کۆرۆنا بشکێتەوە پوتین پشکی خۆی دەبات، بەلایەنی کەمیشەوە دەتوانێت ئاهەنگی سەرکەوتنی هێزەکانی تر تێکبدات. ئەوروپا هەرچۆنێک قۆناغی دوای کۆرۆنا بسورێت، سێ سەرکردەی دیاری دنیا: ترەمپ و پوتین و زی جینپینگ خوازیارن یەکێتی ئەوروپا لاواز تر بێت. پرسیارەکە ئەوەیە ئەوروپا دەتوانێت پێگەی خۆی لە سەر شانۆی سیاسی دنیا بپارێزێت؟ مێرکڵ و ماکرۆن لەو هاوکێشەیە تێگەیشتون، بیرکردنەوەی ئەم دو سەرکردە گرنگەی ئەوروپا گوێرایەڵی کوێرانەی ئەمریکا نیە، چەند وڵاتێکی دەوڵەمەندی ئەوروپا ئێستا بە دو ئاراستە کاردەکەن. یەکەمیان هەماهەنگی و هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا، دوەمیشیان رازیکردنی ئیتاڵیا و ئیسپانیا کە کۆرۆنا زۆر هیلاکی کردون بە هاریکاری و یارمەتی بچوکی مەرجدار بۆ پاراستنی یەکێتی ئەوروپا. ئەگەرەکانی ئایندە زۆربەی کارتەکان لە ئێستادا لە قازانجی چیندان، گەر هەواڵەکان راست بن کە کۆرۆنا لە چین کۆنترۆڵ کراوە ئەوا فرسەتی سەرکردایەتیکردنی دنیا لەلایەن چینەوە بەهێزە. لە مێژە بیرمەند و سەرکردە ناودارەکانی کۆمینیزم و سۆشیالیزم وتویانە سەرمایەداری بە ئاسانی گۆرەپانەکە چۆڵ ناکات، لەم دۆخەی ئێستادا ئەمریکا و رۆژئاوا کارتێکی زۆر بەهێزیان لە دەستدایە بۆ دەرهێانی بەڕە لە ژێر چین و پوچەڵکردنەوەی خەون و خواستەکانی دەسەڵاتی ئۆتۆکراسی چین. زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن بەوەی ئەمریکا لە گەڵ چەند وڵاتێکی ئەوروپا، تایبەت لە گەڵ هۆلەندا، زۆر نزیکن لە دروستکردنی ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا، گەر لەمەدا سەرکەوتوبن، دەبێت چین دەیان ساڵی تر بێزو بە هێزی یەکەمەوە بکات. بەشێکی بەرچاوی چاودێر و لیکۆڵەوەرەکان کۆکن لەسەر ئەوە جیهانگیری دنیا پاشەکشە دەکات، ئەگەر زۆرە شێوازێکی بچوککراوەی گڵۆبەڵایزەشن بێتە ئاراوە لە سەر ئاستی جوگرافیای سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کڵتوری جیاجیا لە دنیادا. پێویستی چین و ئەوروپا بە وزە لە دەرەوی سنورەکانیان و چونیەتی دابینکردنیان تەوەرێکی گرنگی قۆناغی پۆست کۆرۆنا دەبێت. کەس لەو باوەرەدا نیە ئەو سیستەمەی ئێستای وزە، بری بەرهەمهێنان و نرخ، وەک خۆی بمێنێتەوە. کوردستان لەم سونامیە تەندروستی و سیاسی و ئابوریەی دنیادا هەرێمی کوردستان و وێرانەکەی عێراق هیچ پێگە و رۆڵێکی ئەوتۆیان لە بەرەنگاربونەوەی گشتگیری کۆرۆنا نیە، سەرقاڵی خۆپاراستن و سنوردارکردنی کاریگەریە خراپەکانین. هەرێمی کوردستان تا رادەیەک سیستەمێکی حوکمرانی لێچوی ئۆتۆکراسی چینی هەیە، بەجیاوازی ئەوەی بەرەی نارازی و شەقامی کوردی گەر نەتوانێت هاوکێشەکان بگۆرێت ئێستا دەتوانێت دەسەڵات بێزار بکات و بیشڵەژێنێت. حوکمرانی هەرێم لە ناو خۆیدا زۆر ناکۆک و پەرتەوازەیە و بواری ئابوریشی زۆر لاوازە، خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژی و دامەزراوە و توانای تەندروستی مۆدێرنی پێویست نیە بۆ چۆک دادان بە کۆرۆنا و ئامادەسازی بۆ ئەگەرەکانی تر. هەرچەندە بەشێکی دەسەڵات لە ئاستی هەرێم و دەسترۆیشتو و فەرمانرەواییە لۆکاڵیەکان لە یەکەم ساتی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە کەمتەرخەم و بێباک بون و زۆر خۆپەرست و بەرژەوەندخواز و کاڵفامەنە کاریان کردوە بۆ قۆستنەوەی دۆخەکە بە بەرژەوەندی سیادسی و مادی خۆیان، بەڵام ئەوەی کراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا مایەی دەستخۆشی و بەرزنرخاندنە. لە ئاکامی ئەم ئەزمونەدا دەردەکەوێت متمانەی نێوان خەڵک و دەسەڵات زیاتر کاڵ بۆتەوە و تا رادەیەک گەیشتۆتە ئاستی تورەبون و هەڵچونی رەوا. گەر حکومەتی هەرێم بەجدی کار بۆ دابینکردنی لایەنی کەمی پێدوایستیەکانی کەم دەرامەت و هەژارەکان نەکات، ئیجرائاتی توند بەرامبەر شەقوەشێن و نەفامەکانی خزێنراو لە چەند دەزگایەکی حکومی نەکات، ئەوا ئەستەمە دروشمی هەمو بەیەکەوە بەرەنگاری کۆرۆنا دەبینەوە ئامانجەکانی بپێکێت. لە بەرامبەر ئەمەشدا پێویستە خەڵکی بە سنگێکی فراوان و دیسیپلینەوە رێنماییە دروست و پێویستیەکانی حکومەت و دەزگاکان پێرەو و جێبەجێ بکەن. دەسەڵاتدارانی کوردستان لە دوای راپەرینەوە دۆستیایەتیان لە گەڵ هەمو دنیا کردوە، تەنها خەریکی خۆخۆری ناوخۆیی بون، کورد رۆڵی گرنگ و قوربانیەکی زۆری لە جەنگی دژ بە تێرۆریزم داوە، خاکەکەمان زۆر دەوڵەمەندە و لەسەر دەریایەک لە زێر دەژین، کەش و هەوای کوردستان و پیت و بەرەکەتی خاکەکەمان بۆ کشتوکاڵ لە دنیادا بەناوبانگە و ....تاد. ئەمانە هەموی کەرەستە بنەرەتیەکانن تا کوردستان ببێتە سەنتەرێکی گرنگی عەولەمەی ناوچەیی لە قۆناغی پۆست کۆرۆنا. بەدیهێنانی ئەم خەونە لە سەرەتا و کۆتاییدا پابەندە بە حوکمرانیەکی دادپەروەر و شەفاف و سەروەری یاسا و رێزگرتن لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. ئامادەسازی بۆ ئەم ئەگەرانە ئەرکی میللەتە بە رێکخراو و کەسایەتی و کەسانی پسپۆر و شارەزا و دڵسۆزەوە. ئەزمونەکان فێریان کردوین ئەم ئامادەسازیە لە چنگی ئەمجۆرە حزبانەی لای خۆمان دەربهێنرێت، وەک پرۆژەیەکی ستراتیژی پەسند بکرێت و کار بۆ جێبەجێکردنی بکرێت. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: ٨ ئەپریل ٢٠٢٠
ئاسۆ حاجی کۆڕۆنا رۆژی سەخت و تەنگاسی گەورە لە کوردستان دروست ناکات چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێک وە پێش کەوتەوە و تا ئێستا باشی هێناوە بە بەراورد بە دۆخی زۆرینەی زۆری وڵاتانی زلهێز و پێشکەوتوو لە رووی ئابوری و کەرتی تەندروستی دا. ئەوەی مەترسیە ببێتە سەختی و کۆسپ لەبەردەم کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەبوونی نیەتێکی خراپ و خواستی تۆڵەکردنەوەو جێبەجێکردنی ئەجێندایەكە کە بەردەوام بە کراوەیی هێشتراوەتەوە بۆ لێدان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لاوازکردنی پێگەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، کەرستەی ئەو ئەجێندایەش کەسانێکن کە لە رێگای نووسینەکانیانەوە خەڵک هاندەدەن کە پێچەوانەی بڕیار و رێنماییەکانی دەزگا تەندروستیەکان کاربکەن یان دەزگا و حیزبگەلێکن کە هەموو توانایان دەخەنە خزمەت ئەو ئەجێندایە نەیارە بە حکومەت و خەڵکی کوردستان. هاندانی خەڵک بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و پێشێلکردنی بریار و رێنماییەکان بۆتە کارنامەی ئەو هێزگەلەی کە دەیەوێ تۆڵەی شەخسی لە سەرۆکایەتی حکومەت بکاتەوە یان وەک ئەرکی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان پێناسەیان بکات،لە کاتێکدا ئەو هاندانە باجەکەی ژیان و تەندروستی خەڵکە و کاولکردنی وڵاتە. گچکەکردنەوەی ئەو دۆخە و جێکردنەوەی لە بەرژەوەندیەکی گچکەی شەخسی یان حیزبی بە نیەتی تۆڵەکردنەوە لە حکومەت کە دەرئەنجام خەلکی سڤیل بە گیانی خۆی و خۆشەویستانیان باجەکەی دەدەن لە تووند بوونی گرێی دەروونی و حیساباتی دەسکەوتی شەخسی و پڕبوونی گیرفان هیچی دیکەی لێ وەبەر نایێ،بەڵام هەموو ئەوانە لە وڵاتێکی وێران و رووداوگەلێکی مەرگەساتدا چ ئەرزشێک و چێژێکیان هەیە!مەگەر بۆکەسانێکی نەخۆش و داشۆراو لە بەها مرۆڤایەتیەکانەوە نەبێت. دڵنیام رۆژانی سەخت چاوەڕێمان دەکەن چونکە هێشتا جاش و خۆفرۆشەکان سروودی داگیرکەران بە دڵ ئەزبەر دەکەن و ئاڵای رەش و پیسی وڵاتی داگیرکەر لەسەر دڵی خۆیان دادەنێنن و کەسانێک لە جیاتی نەفرەت ئەو کەسانە وەک سەرکردە و نموونەی خۆیان قبوڵدەکەن و تەنها لە پێناو تۆڵەیەکی حیزبیانە کوردستان بە هەموو مێژوو و خوێنی شەهیدانیانەوە هەراج دەکەن و ئامادەن وەک لاشەی منداڵە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لە نوگرە سەلمان فڕێیان بدەنەوە بەر دەمی سەگە رەشەکان.
زانا توفیق بەگ لە دوای ڕوداوی (١١) سێپتەمبەری ٢٠٠١ دا بیرۆکەی بە ئیسلامیکردنی خۆرئاوا لەلایەن بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانەوە ڕووی لە پاشەکشە کرد بەتایبەتی لە دوای ئەوەی هە ندێ لە نووسەرانی دژە فێندەمێنتالیزمی عەرەبی و هە ندێ لە نووسەرانی خۆرئاوا بەشێوەیەکی بوێرانەو زانستیانە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بیرۆکەیاندا ، کە دەیان وت دە بێ خۆرئاوا لە (جاهیلیەتدا) ڕزگاری بێت . بە شێوەیەکی بەرنامە داڕێژراو کۆمەڵی گروپ و دەستە و ڕێکخراوەکانی ڕەوتی دینی لە ئەورپا دا کاریان بۆ تەکفیرکردنی کۆمەڵگای ئەوروپی دە کرد لە ڕیگای کۆمەڵی دەق و نوسراوی دینی لە هە موویان پەڕگیرترو توندڕەوانەتر بریتی بوو لە مانفێستەکەی (سەید قوتب) لە ژێر ناوی (المعالم فی طریق). دیارە ئەم پەرتوکە وەرگێڕاوەتە سەر چەندین زمان لەوانە زمانی (فەرەنسی و ئینگلیزی و ڕوسی و عبری) کاریگەریەکی یەکجار گەورەی لەسەر کۆمەڵگای ئیسلامی لە ئەوروپا داناوە چونکە ناوەڕۆکی ئەم پەڕوتوکە باس لەجاهیلیەتی خۆرئاوا دەکات ، بەوە تاوانباریان دەکات بە دەستدرێژی کردن بۆسەر دەسەڵاتی حاکمیەتی یەزدان لەلایەن مرۆڤی سەرزەوی بە کۆمەڵی یاسای زەمینی دەبێت ئوممەی ئیسلامی لە هەر شوێنکی ئەم دنیایەدا بوونیان هەبێت دەستبکەن بەگەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ یەزدان ئەمە کورتکراوەی دیدی بزاوتە جیهادێکانە بەرامبەر بە کۆمەڵگاو کەلتوری ئەوروپا . لەسەر ئەم میتودە بنچینەیە ئیسلامیە ڕادێکاڵەکان دەیانویست سود لەو بیئە ئازادەی خۆرئاوا ببین بتوان لە فەراغی نەبونی سانسۆری سیاسی لە وڵاتانی ئەوروپادا تاروماری کەلتوری مرۆڤدۆستی و یاسا مەدەنێکانی کۆمەڵگای ئەوروپی لە بنەڕە تەوە هەڵتەکێنن. یەکێك لەو پرسیارە گرنگ و ڕوگیرانە ی کە ڕوبەڕوی بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانی ئەوروپا دەبێتەوە ئەوەیە بۆچی ئەم جیهادە لە وڵاتانی خۆیانەوە دەستپێناکەن چونکە بەپیێ ئەو دەق و نوسراوانە بێت کە بزاوتە جیهادێکان ، کۆمەڵگای ئەوروپی پێ تەکفیر دەکەن پێان دەڵێن کۆمەڵگای گومڕاو مورتەد و جاهیل هەمان ئەو تاوانانە بەسەر کۆمەڵگا ئیسلامێکاندا جێبەجێ دەبێت چونکە هەمان ئەو یاسا بەرکارانەن کە لە کۆمەڵگای ئیسلامدا جێبەجێ دەکرێ هەمان ئەو دەقانەن کە لە دەوڵەتێکی سیکولاردا پراکتیزە دە کرێت . چونکە بەپێ لێکدانەوە تێڕوانینی بزاوتە ئیسلامێکان هە موو حاکمێکی زەمینی بەشدارە لەو تاوانەی بەرامبەر بە یەزدانکراوە بەشێکی زۆری دەسەڵاتی یەزدان لەسەر زەمین لە ڕێگا دەقە نا ئیسلامێکانەوە لە حاکمیەتی یەزدانیان سەندۆتەوە دراوە بە مرۆڤ وە لە ڕێگای کۆمەڵی میکانیزمی دژە دین جێبەجێ دەکرێت . بۆ گەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ یەزدان بە هەر شێوەیەك بێ پێویستە موجاهیدەکان شەڕی ئەو مرۆڤ و سیستەمانە بکەن کە پاڵنەری کەم کردنەوەی حاکمیەتی یەزدان بوون . وە جارێکی تر بۆ سەرلە نوێ داڕشتنەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی باڵادەست بە پڕۆژەیەکی ئیسلامیانەی جیهادی ئسوڵی لە ناو هە موو کایەکانی ژیاندا. بەشێك لە هۆکاری دروستبوونی ئەو ڕەوتە توندڕەوانەی بزاوتە ئیسلامیەکان دەگەڕیتەوە بۆ ئاسانکاری یاسای پەنابەرانی ئەوروپا وە لایەنێکی تری ئەو بۆشاییە ڕوحیە کە لەناو کۆمەڵگای ئەوروپی دا بوونی هەیە ، بزاوتە ئوسوڵێکان شێلگیرانە توانیان سودی لێوەربگرن ئەوەش بەهۆی کەمی زانیاری و سادەی تاکی ئەوروپی لەسەر ستراکچەری دین وە زۆر خێرا ئاوێتە بوونی کەلتورەکانی ترلە ناو کەلتوری ئەورپی دا . هاوکات هەوڵدان بۆ تێکەڵبوونی ڕەنگەکانی پێستی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ئەتنیکی و عرقی دینی ئەمانە هۆکارگەلێکی زۆرن لەمڕودا کە ئەوروپێکان نەزانن بەشێکیان کێن ،هاوکات مەحف بوونەوەی ئەو شارستانێتیە گەورەی لە دوای پۆست مۆدرێنەوە بەدەستیان هێنا بوو. لێرەدا وەکو لەسەرەوە ئاماژەم بە ڕوڵی ڕوناکبیران و نوسەرانی بەشێکی خۆرئاوا دا یەکێك لەو نوسەرە گەورانە بریتیە لە (ڤاڵاجی) ڕۆمانوسی ئیتاڵی بە دەنگێکی زوڵاڵ زۆر بە ڕونی و ئاشکرا دە ڵێت ئەوروپا هاوکاری دوژمنەکانی ئەکات بۆ ئەوەی نوڕم و بەها بەرزەکانی خۆی سوك بکات بە هێنانی ئەم لێشاوەی پەناهەندەی ئیسلامی کە کار لەسەر ڕق و تۆڵەو بۆغزاندن دە کەن دەلێت نزیك یان درەنگ ئەوروپا دە بێتە کۆلۆنێیەکی ئیسلامی دیارە ئەمە ئەو مەترسیە ڕاستەقینەیە کە بەشێکی زۆری نوسەرانی ئەوروپی درکیان پێکردوە هەندێکیان بەئاشکرا بێ پەردە دەڵێن ئێمە بۆچی ڕێز لە کەسێك بگرین کە هیج ڕێزێکمان لێناگرێ یان مانای چیە بەها بۆ کەلتوریك دابنێن کە لە کاتێکدا ئەوان دین و ترادیسوێنی کەلتور و ژیانی ئێمە بە سوك سەیر بکات. وە هە ندێکی تریان دەڵێن بابەتی ڕیفورم لە ناو فکرو میتۆدی ئیسلامدا وەکو وڕێنەیەکی بێ ئەعقلی وایە چونکە بابەتی فێربون پرسیار کردن و بیرکردنە تێدا کوژراوە بۆیە هەر هە نگاوێک بە ئاڕاستەی پێکەوە ژیان لە ناو کۆمەڵگایەکی سیکولایزمدا ئەستەمە هەتا بتوانی مۆدیلێکی فرە دینداری عەقلانی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیە ئوسوڵێکاندا بگوزەرێنی . بەشێکی تری ئەوروپێکان دەڵێن چۆن دەتوانی سەوداو مامەڵە لەگەڵ عەقڵێکدا بکەیت کە پێی وایە خاوەنی ڕاستیەکی ڕەهایە دەبێت هەرچی هەیە لەسەر خواستی ئەوان بێت ئەگەر جیاوازتر بیربکەیتەوە لەسەر خاکی خۆت ئامادەیە سەرت لە لاشە جیابکاتەوە . بەداخەوە ئەم شێوازە کاریگەریەکی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگای ئەوروپی لە بەرامبەر ئەو خەڵکانەی تریش کە سیکولارن بەڵام ڕۆژهەڵاتین بەجێ هێشتوە ، دۆخێکی وای دروستکردوە کە جارێکی تر کۆمەڵگای ئەوروپای فۆڕمەلەی ژیانی پێکەوەیی بکەنەوە لەگەڵ کەلتورە جیاوازەکاندا بە تایبەتی کەلتوری ئیسلامی. لە ئێستادا بیرکردنەوەی تاك لە ئەوروپادا بەرەو ئاڕاستەی ڕاستڕەوی هەنگاو دەنێت کە ئەم جۆرە ئایدیانە لە بەرامبەر خەڵکی بیانی بەشێوەیەکی نەرێنی گوڕانکاری بەسەردا هاتووە ئێستا بە ناوهێنانی وشەی ئیسلام وێنەیەکی ڕەشی خراپ دێتە بەرچاو یان کە لە دۆخێکی ئاوا دا زەحمەتە بتوانیت هیچ بەرگریەکی ئەرێنی بکەیت وە بتوانیت میتودە دێنێکان هاوتەریب بکەیت بە مرۆڤدوستی لە ئێستادا.