پەیكار عوسمان (١) - بۆ هەر کێشەیەك، عەقڵی گەورە، سەرەتا ئەیەوێ تێ‌بگا بۆئەوەی دواتر چارەسەری بکات. عەقڵی بچوك، نە تێگەیشتنی بۆ گرنگە نە چارەسەر، تەنیا لایەنگریی بۆ گرنگەو هەر ئەوەش ئەکات! - هەر کێشەیەك کە دێ، درزێك دروستئەکاو دنیاکە ئەخاتە بەردەم ئەگەری پەرتبوونێك. عەقڵی گەورە لەڕێگەی تێگەیشتن و موعالەجەکردنەوە، ئەیەوێ دنیاکە گرێبداتەوە. بەڵام عەقڵی بچوك درزەکەت بۆ ئەکا بە ترازان و هەر یەکسەر دنیاکە دابەشئەکاو لەگەڵ ئەمە دژی ئەو! - عەقڵی بچوك کە عەقڵی لایەنگرییە، عەقڵی شەڕو پەرتبوونە. چونکە لە هەرشتێك، خودی شتەکەی بۆ گرنگ نیە، ئەوەی بۆ گرنگە کە لەو شتەوە دنیاکە دوولەت بکاو لە لەتەکەی تر بدات. عەقڵی گەورە یان عەقڵی تێگەیشتن، عەقڵی ئاشتی و هەماهەنگییە. چونکە لە کێشەکە، تەنیا ئامانجی تێگەیشتن و چارەسەرکردنەو کاتێکیش کە تێگەیشتن و چارەسەر، هەماهەنگییت لێبخوازێ، ئیتر دەسئەخەیتە ناو دەستی ئەویتر! - عەقڵی گەورە ئەیەوێ تێ‌بگا، چونکە تێگەیشتن خاڵی سەرەتایەو جگە لە تێگەیشتن، لە هەر خاڵێکی ترەوە دەستپێبکەیت، دەستتپێنەکردوە. دوای تێگەیشتنیش، ڕاستەوخۆ "بەرپرسیارێتی" لەدایکئەبێ، بۆیە قۆڵی لێهەڵئەماڵیت و ئەبیتە بەشێك لە چارەسەر! - بەڵام عەقڵی بچوك، کە عەقڵی لایەندارییە، هەمیشە بەشێکە لە کێشە، چونکە هەر لە ئەساسەوە بۆ چارەسەر نەهاتووەو بۆ لایەنگریی هاتووە! لەبری ئەوەی خودی کێشەکە بە بابەت بزانێ، ئەویتر بە کێشەکە ئەزانێ! کە ئەمە بۆ خۆی، کێشەیەکی گەورەترە لە کێشەی یەکەم. - عەقڵی بچوك نیوعەقڵە، چونکە نیو دنیا ئەبینێ و یەکسانی ئەکات بە هەموو. یەعنی کاتێ باسی کێشەبێ، وائەزانێ نیوەکەی تۆ هەموو کێشەکەیەو کاتێ باسی چارەسەربێ، وائەزانێ نیوەکەی خۆی هەموو چارەسەرە. بەڵام عەقڵی گەورە ئەیەوێ لە هەموو وێنەکە تێبگاو بۆ ئەمەش سەرەتا سەیری خۆی ئەکاو خۆی ناخاتە دەرەوەی وێنەکە. لەخۆیەوە دەسپێئەکاو بەسەر خۆیدا دێتەوە، نەكئەوەی لەتۆوە دەستپێبکاو بە سەری تۆدا بکێشێ. کە ئەمەش سەرەتایەکی باشە بۆ پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن. - لە عەقڵی تێگەیشتندا وێنەکە یەك پارچەیەو خۆشتی تیایەو پێتوایە بەبێ خۆت نوقسانە. بەڵام لە عەقڵی لایەنگریدا وێنەکە دوو پارچەیەو لەتە ڕەشەکەیان، هەمیشە ئەوەو خاڵییە لە تۆ. لەتە سپییەکەش هەمووی خۆتی و خاڵییە لەو. کە ئەمەش سەرەتای ڕق و جیاکاریی و فاشیزم و سڕینەوەیە. - ئێستا ئێمە لە عەقڵیەتی کۆڵەواری لایەنگرییداین، بەوەی کە هەموو شتێك ئەکەینە دەرفەتی لایەنگریی. گرنگە بپەڕینەوە بۆ عەقڵیەتی تێگەیشتن، بەوەی کە هەموو شتێك بکەینە دەرفەتی تێگەیشتن! مەسەلەن لەنێوان پۆلیس و دوکتۆردا، کاری من‌و تۆ ئەوەنیە دنیا دابەشکەین و بکەوینە سەنگەری یەکێکیانەوە دژی ئەویتر. چونکە دنیاکە یەکەو ئەوانیش خۆیان باشترین نمونەی یەکێتی دنیاکەن، کە لەهەمان سەنگەردان دژی کۆرۆنا. - لەنێوان دوکتۆر‌و پۆلیس، دەسەڵات و موعارەزە، ڕۆژنامەنوس و دادگا.. کاری ئێمە تێگەیشتنە، ئینجا هەڵوێست. چونکە ئەگەر تێنەگەی هەڵوێستیش دروستنابێ! ئاخر بنەمای هەڵوێست بیرکردنەوەو تێگەیشتنە، نەك هەڵچون و لایەنگریی، کە ئەسڵەن بیرکردنەوەیەکی ناوێ و هەر بە بڕیاری پێشوەخت ئەکرێ! ئاخر فەرقی بڕیاری پێشوەخت و بڕیاری ئێستا، هەر ئامادەبوون و ئامادەنەبوونی عەقڵی تۆیە، هەڵوێستیش ئەوەیە کە عەقڵت تیایدا ئامادەبێ! تەنانەت بەرامبەر ستەمیش، کاری یەکەمی ئێمە تێگەیشتنە، ئینجا بەرگری، چونکە ئەگەر تێنەگەیت، ئەوەی تۆش ئەبێ بە ستەمێکی تر! - کێشە هەرچەن گەورەشبێ، هەر بچوکە، ئەگەر بە عەقڵی تێگەیشتن مامەڵەی لەگەڵ بکەین. چونکە ئەم عەقڵە خۆی چارەسەرە! کێشە هەرچەن بچوکیشبێت، هەر گەورەیە، ئەگەر بە عەقڵی لایەنگریی مامەڵەی لەگەڵ بکەین. چونکە ئەم عەقڵە خۆی کێشەیە. هەموو کێشەیەك کە دێ، یەکێکە، ئێمە بە عەقڵی لایەنداریی ئەتوانین بیکەین بە دووان و بە عەقڵی تێگەیشتنیش ئەتوانین بیکەین بە سفر. ماویەتی
ئومێد قەرەداخی له راستیدا ، تا ئێستا سێ مۆدێلی حیاواز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا په‌یڕه‌وكراوه : مۆدێلی یه‌كه‌م : ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن له روانگه‌ی باوه‌ڕبونیان به به‌هێزی سیستمی ته‌ندروستی خۆیانه‌وه و ، له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌رنه‌بوونیان به مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه و كه‌مێك قورستره له له په‌تای ئاسایی ، بۆیه و پێیان وابوو ئه‌توانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن ، نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئیتالیا و ئیسپانیا ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت توشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون و وڵاته‌كانیان بوو به شانۆی كاره‌سات، ئیسپانیا زیاتر له 131 هه‌زار توشبوو و 12 هه‌زار مردووی هه‌یه ،و ئیتالیاش 129 هه‌زار توشبووی تێپه‌راندوه و زیاتر له 15 هه‌زار مردووشی هه‌یه مۆدێلی دووه‌م: ئه‌وانه‌ن تێگه‌یشتن ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره ، به‌لام له روانگه‌ی باوه‌ربوونیان به به‌هێزی سیستمی ته‌ندروستی خۆیان و گرنگی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان و سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری ، ئه‌مانه وا بیریان كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایهاتنی ڤایرۆسه‌كه دیار نییه و ناكرێت تا كاتێكی نادیار چالاكی به‌رهه‌مهێنان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان بوه‌ستێ، بۆیه رێگای چاره‌ی مام ناوه‌ندیان گرته به‌ر ، به‌وه رێگا بگرن له كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن ، ئیدی كاروباری ئاسایی رۆژانه به‌رده‌وام بێت ، به‌مه ئه‌توانن رێگا بگرن له تو‌وشبوونی به لێشاوی خه‌ڵك و تووشبونی كه‌میش ئاساییه له رێگای ده‌زگای ته‌ندروستیه‌وه كۆنترۆل ئه‌كرێت ، نموونه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا و گه‌لێك وڵاتی تر ، به‌ڵام كاتێك ئه‌م وڵاتانه به كرده‌وه رووبه‌رووی كۆرۆنا بوه ، نه رێكاره‌كانی حكومه‌ت توانی رێگا بكریت له توشبوونی به لێشاوی هاوڵاتیان ، نه سیستمه ته‌ندروستیه به‌هێزه‌كانیان توانی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكات ، له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا زیاتر له 92 هه‌زار كه‌س توشبوه و 8 هه‌زار مردویان هه‌یه ، ئه‌ڵمانیا 100 هه‌زاری تێپه‌راندوه و 1500 مردووی هه‌یه ، هۆڵه‌ندا 18 هه‌زار توشبووی تێپه‌رادوه و زیاتر له 1700 مردوو ، به‌مه‌ش مۆدیلی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستنه‌هێناوه ، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی قه‌یرانی جددی بۆته‌وه ، هه‌واڵنێره‌كان باس له ترسناكی بارودۆخه‌كه ئه‌كه‌ن كه ناچار بوون وڵاته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی گه‌وره كه واز له پیره‌كان بێنن بۆ مردن و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ته‌نها بۆ گه‌نجه‌كان دابنێن مۆدێلی سێیه‌م : ئه‌وانه‌ن كه سیستمێكی ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه ، بۆیه چه‌كی ده‌ستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا به پله‌ی یه‌كه‌م بریتی بوه له خۆپارێزی، راگرتنی ده‌وام و كاری فه‌رمی ، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ئه‌م مۆدیله‌یه ، له راسیدا ئه‌م تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بوه له كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ، نزیكه‌ی پێنج هه‌فته به‌سه‌ر تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ت تێده‌په‌رێ، كه‌چی هێشتا ژماره‌ی توشبوان 250 كه‌سی تێنه‌په‌راندوه ، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی 1100 كیلۆمه‌تری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. كام مۆدیل بۆ كوردستان ؟ دۆخی ئابووری و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، وامان لێده‌كات كه بڵێن مۆدیلی سییه‌م ، به‌رده‌وامی كه‌ره‌نتینه و نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره تێكلاوبوونێك چ له نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندن بێت یان مزگه‌وته‌كان یان هه‌ر شوینێكی تر باشترین بژارده‌یه ، بۆچی؟ یه‌كه‌میان :له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێرخانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی لێشاوی توشبوون به كۆرۆنا ناگرێت، بۆ نموونه پارێزگایه‌كی وه‌ك سلێمانی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سه ، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ته‌نها 200 هه‌زار كه‌س توش ببن ، له‌م دوسه‌د هه‌زاره ته‌نها بیست هه‌زار كه‌س پێویستی به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بێت ، ئه‌م ژماره‌یه چۆن ئیداره ئه‌كرێت له كاتێكدا به هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلی و حكومییه‌كانه‌وه ته‌نها 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه ، به هه‌مووی كه‌متر له هه‌زار قه‌ره‌ویڵه هه‌یه ، ئیدی ئه‌توانین وینای ئه‌وه بكه‌ین ئه‌بیت به شانۆی چ كاره‌ساتێك دوه‌میان : هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئابووری نیه له ئاستی جیهانیدا ، ئه‌مریكا خاوه‌ن ئابوورییه‌كی زه‌به‌لاحه و 26% هه‌نارده‌ی پیشه‌سازی جیهان له ئه‌مریكاوه هه‌نارده ئه‌كرێت، ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان و پایته‌ختی ئابووری ئه‌وروپایه ، فه‌ره‌نسا دلی گه‌شتوگوزاری ئه‌وروپا و وڵاتیكی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه ، ئه‌وان بۆ به‌رده‌وامی مه‌كینه‌ی ئه‌و ئابوورییه زه‌به‌لاحه ناتوانن كارگه‌كان دابخه‌ن ، ناتوانن رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن ، به‌س بۆ كوردستان كه شاده‌ماری ئابوورییه‌كه‌ی نه‌وته و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ رۆڵیكی ئه‌وتۆ نا‌بینیت كه‌ره‌نتینه‌ی به‌رده‌وام باشترین بژارده‌یه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه و زانكۆكان ، ئه‌توانریت به هاوبه‌شی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و پزیشكه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزریته‌وه ، بۆ نموونه ئه‌كرێت ده‌وام بخرێته وه‌رزی گه‌رماوه ، بۆنموونه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ یان زیاتر خوێند ده‌ست پێ بكاته‌وه و هه‌ردوو مانگی شه‌ش و حه‌وت له كاردابن و له‌و ماوه‌یه‌شدا دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به میكانیزمیك بكرینه‌وه كه كه‌مترین تێكڵابوون رووبدات ، ئه‌مه وه‌ك پێشنیارێكی سه‌ره‌تایی ، ئه‌كرێت پاش راوێژ و گفتوگۆ سودی لێوه‌ربگیرێت
فارس نەورۆڵی ھەرچەندە ھێشتا زوە بۆتێگەشتنی تەواو لەو زیان و گۆڕانکاری و کاریگەری و لێکەوتانەی کە دەشێت کۆرۆنا بەدوای خۆیدا بیھێنێت، چونکە ھێشتا تەندروستی جیھانی لای ڕون نیە کەی کۆتایی بەم ڤایرۆسە دێت، ئەمە لەکاتێکدایە جیھان ئەم دۆخەی بە دۆخی شەڕ ناساندوە، ھەمیشەش شەڕەکان میراتێکییان بۆ سەردەمی ئاشتی و ئارامی جێھێشتوە، کە باجێکی قورسی ھەیە، ھەربۆیە کیسەنجەر ھۆشداری دایە ئەمریکا لەسەرکاریگەریی ترسناکی دوای کۆرۆنا لەسەرئابوری جیھان و سیستمی سیاسی و لیبراڵ، ئەو ئاماژانە ئەوە دەڵێن کە ژێرخانی ئابوری جیھان بە تەواوی دادەتەپێت، ئەمەش گۆڕانکاری لە جیھانبینی مرۆڤ و گۆڕانی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دێنێت، جۆرێکی دی لەمرۆڤ پەیدادەبێت فەزایەکی جیاوازتر لە جاران دەخولقێنێت، کۆمەڵناسەکان لەم بارەیەوە دەڵێن" گۆڕانی کۆمەڵایەتی پرۆسەیەکی بەردەوامە و ھۆکار و دەرەنجامی خۆی ھەیە و ھەرگۆڕانێک لە پەیکەری کۆمەڵایەدا ڕوبدات گۆڕانکاری کەلتوری لەگەڵ خۆی دێنێت. " لەلایەکی دیکەوە مارکس لەم بارەیەوە دەڵێت" گۆڕانی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا ڕەنگدانەوەی ئەوگۆڕانەیە کە لە بنەمای ئابوری‌دا ڕودەدات"، بەڵام ئەگەرپێشتر شەڕ و بیرمەندان و سیاسەت و ئاین و ڕەوتی جیاجیا گۆڕانکارییان دروست دەکرد، ئەوە ئێستا ڤایرۆسێک فاکتەری سەرەکی گۆڕانکارییە لە ھەموو ئەوکایانەدا، ھەرلەگەڵ کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سیاسەت جارێکی دیکە ستراتیج دادەڕێژێتەوە، چونکە زۆربەی کایەکانی ژیان دەگۆڕێت، بۆ نمونە گەر پێشتر گروپ و تاک مەترسیبون لەسەریەکتر، ئێستا خۆمان مەترسین، ڕۆژنامەنوس ماسیمۆ گیانینی دەڵی" ئێمە لە مەترسیدانین، بەڵکوخۆمان مەترسییەکەین". لێرەوە جیاوازییە بنچینەییە جیاکەرەوەکانمان وەک ئاژەڵی سیاسی ئێمە دژبەوان نامێنێ و ھەمومان دەبینە مەترسی کاتێک ھەر وڵاتێک دەرگای خۆی بەسەروڵاتانی دیکەدا دابخات، ئەم داخستنە ورد دەبێتەوە بۆ ھەموئاستەکان، تاکەکان دەرگا بە سەر یەکتردا دادەخەن، جۆرجیۆئاگامین دەڵێت" خراپتر لە سنوردارکرنی ئازادی لە ئەنجامی کۆرۆنا ھەرەسھێنانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانە"، ئەویش ھەڵس و کەوتمان دەگۆڕێت، کە ناشتوانین دەست لە یەکتر بدەین ، دەبێت بە مەودایەکی دیاریکراو دوربین لە یەکتر، ھەمونەریت و کەلتورەکانی پێش‌و پێچەوانەدەبێتەوە، ئەگەر جاران نیشانەی ڕێز و خۆشەویستی بۆھاوڕێیەتی ئەوە بوبێت یەکتر لە باوەش بگرین و تەوقەی گەرم لەگەڵ یەکتر بکەین، ئەوە ئێستا ڕێز ئەوەیە لە دورەوە سەیری یەکتر بکەین، ئەگەر لە نێوان ئاشقاندا ژوانی ئامێزگرتن بوە ئێستا تەنھا سەیرێکی مردوانەیە، کەواتە گەر کۆرۆنا توانیبێتی ئەشق و خۆشەویستی بگۆڕێت، ئەوا گۆڕان لە ھەموشتدادەکات، تا ئەو ڕادەیەی گێلەکان جۆرێکی دی لە گێلایەتی درێژە پێبدەن. ئەوەی پێویستە لەسەر ئێمە ئەوەیە بە کەمترین زیانی گیانی ئەودۆخە ئاوارتە ترسناکە تێپەڕێنین، دواترئێمەش لە تەک گۆڕاوەکاندا چۆن نەخشە دەکێشێت، لەگەڵیدا خۆدەگۆڕین و خۆدەگونجێنین.
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان كاتێك مرۆڤ هه‌ستئه‌كات چالاكیه‌كانی ژیان له ڕاوه‌ستاندایه له جیهاندا، باری ئابوری وڵاتان به‌ره‌و داڕمان ئه‌ڕوات، جووڵه‌ی هاتووچۆ له‌سه‌ر زه‌وی و له ئاسمانی وڵاتاندا تادێت سست ئه‌بێت، شاره گه‌وره‌كانی؛ له‌ندن، پاریس، نیویۆرك، به‌یجین، ڕۆما، به‌رلین، تورینتۆ، سیدنی و زۆری تریش كشوماتن. فاكتۆری و كارگه زه‌به‌ڵاحه‌كانی وڵاتان له كاركردن وه‌ستاون، كه‌ناڵه‌كانی میدیا و سایتی ئینته‌رنێتی و تۆڕه‌كانی سۆشیال-میدیا هه‌واڵ و وێنه و ئاگاداریی جۆراوجۆری ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه ئه‌گوازنه‌وه. وڵاته زلهێزه‌كان ده‌سته‌وه‌ستانن و جبه‌خانه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و مۆشه‌كی دورمه‌وداكانیان كه نیشانه‌ی هه‌یبه‌ت و باڵاده‌ستیان بوو، بێ توانا و بێ كاریگه‌رین له‌م دۆخه ئاڵۆز و ترسناكه‌دا. پزیشك و زانا و توێژه‌رانی زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كان و داموده‌زگا و ئامێر و كه‌ره‌سته جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی پشكه‌وتووی جیهان له هه‌وڵ و كۆششدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر. كار و كه‌سابه‌ت نه‌ماوه، زانكۆ و خوێندگه‌كان داخراون و داهاتووی منداڵ و لاوان نادیاره، په‌رستگاكان چۆڵن، په‌یوه‌ندی و گردبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت، به‌گۆمانه‌وه ئه‌ڕوانیته نزیكترین هاوڕێكانی نه‌بادا هه‌ڵگری ڤایرۆس بن. هه‌ر هه‌موومان به‌ره‌و نادیاری هه‌نگاو ئه‌نێین و ترسمان له شتێكی نه‌زانراو هه‌یه ئۆقره‌ی لێبڕیوین، ده‌ستكی ده‌رگاكان، ده‌ستی كه‌سانی خۆشه‌ویستمان، شوێنه گشتییه‌كان، هه‌رهه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌ر ژیانمان. دۆخه‌كه وایكردووه خه‌ڵك واز له كار و ماف و ئازادی و خۆشی خۆیان بێنن و كونجی ماڵه‌وه بگرن له پێناو خۆپاراستن له‌و ڤایروسه. ئه‌وانه‌و له‌ئه‌نجامی دروستبوونی وتیواتی ناو كۆمه‌ڵ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی بێسه‌روبه‌ر و ناڕوون له سه‌رچاوه‌ی جیاجیاوه، یان له‌بری زانایان و پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی و زانست، ئه‌بینین سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی نه‌شاره‌زا ئه‌دوێن و هه‌واڵ و زانیاری هه‌ڵه ئه‌گه‌یه‌نن به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئامانجی سیاسی. بۆیه له هه‌ر شوێنێك هه‌واڵی توشبوون به ڤایروسه‌كه‌وه بڵاوبێته‌وه، نادیاری باڵئه‌كێشێت به‌سه‌ر ڕۆژانی داهاتووی خه‌ڵكدا و كاردانه‌وه‌ی زۆر ئه‌خاته سه‌ر باری ده‌روونیان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌وه دایانئه‌گرێت و له زۆر حاڵه‌تدا مۆته‌كه‌ی مردن به‌رۆكیان پێئه‌گرێت و توشی فۆبیا ئه‌بن. به‌واتایه‌كی تر دیارده‌ی(كۆرۆنا - فۆبیا aCoronaphobi) دێته ئاراوه له ئه‌نجامی ترسی زۆر و شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام. بێگومان بۆ كه‌سانێك كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌بێت، وه‌ك سكیزۆفرینا، پارانۆیا و خه‌مۆكی، شڵه‌ژانی ده‌روونی و هتد، ئه‌وا ژیانیان سه‌ختترئه‌كات و باری ده‌روونییان قورس‌تر ئه‌بێت. ئه‌و حاڵه‌تی فۆبیایه ته‌شه‌نه ئه‌كات تا ئه‌گاته حاڵه‌تی هیستیریا وه‌ك له كاتی هه‌ڵه‌داوانی خه‌ڵك بۆ بازاڕ و سوپه‌رماركێته‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شتومه‌ك و پێداویستیه‌كانی ژیان. له كه‌شێكی وادا زۆرجار بشێوی و ئاڵۆزی و ڕووداوی نه‌خوازراوی جۆراوجۆری لێئه‌كه‌وێته‌وه، دوورنیه نائارامی و بێسه‌روبه‌ری باڵبكێشێت به‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. پێویسته ئه‌وه بزانین، ترس و دڵه‌ڕاوكێ وسترێس نیشانه‌ی لاوازی كه‌سێتی و ترسنۆكی و كێشه‌ی ده‌روونی نین، به‌ڵكو پێویستن بۆ ووریایی و ئاگاداربوونه‌وه و خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی جۆراوجۆر. ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییانه، هه‌ر له‌سه‌رتای میژووه‌وه به‌شێك بوون له ئه‌زمونی ژیانی مرۆڤ، وه‌ك میكانیزمی سروشتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان په‌نای بۆ بردووه. دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك نمونه، بنه‌مایه‌كی گرنگه و هانده‌ره بۆ گه‌شه‌كردن و په‌رسه‌ندنمان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گونجاندن و خۆئامه‌ده‌كردنه به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی و هه‌ڵكر‌دن له‌گه‌ڵ بارودۆخی دیاریكراودا. مرۆڤ ناتوانێت له دڵه‌ڕاوكێ خۆ به‌دور بگرێت، به‌ڵكو ئه‌توانێت هه‌وڵبدات فێربێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌ربێت له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. گه‌ر خوێندكارێك بۆ نمونه، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ده‌رنه‌چوون له تاقیكردنه‌وه‌دا نه‌بێت، ڕاناچه‌ڵه‌كێت و خۆی ئاماده ناكات، یان شۆفێرێك به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئۆتۆمبیل لێخوڕێت، بێگومان توشی ڕووداو ئه‌بێت و ژیانی خۆی و كه‌سانیتر ئه‌خاته مه‌ترسی و به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونه‌وه. له‌ئێستادا باشترین ڕێگاچاره، خۆئاماده‌كردنه بۆ ڕووبه‌ڕبونه‌وه‌ی نادیاری ژیانی داهاتوومان. كاتێك له دۆخێكی وادا خۆمان ئه‌بینین، جه‌سته و هۆشمان به‌رده‌وام له هه‌وڵدانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ن بۆ هێوركردنه‌وه و هه‌ستكردنمان به ئارامی وه‌ك میكانیزمێك بۆ به‌رده‌وامی به‌ژیان. بۆیه زۆر ئاساییه توشی كاتێك دۆخه‌كه درێژه‌ئه‌كێشێت، زۆرجار ترس و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان و فۆبیا كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیان لێئه‌كه‌وێته‌وه وه‌ك په‌نابردنه به‌ر خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكوهۆڵ و ماده سڕكه‌ره‌كان، یان زیاده‌خۆری و وه‌سواسی و توڕه‌یی و هه‌ڵشاخان به‌ده‌وروبه‌ردا. له حاڵه‌تی وادا پێویسته مرۆڤ ژیرانه به‌خۆیدا بچێته‌وه و ژیرانه په‌نابباته به‌ر شێوازی دروست و لۆجیكی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا كه دواتر دێینه سه‌ری. ده‌رووندروستی له‌سه‌رده‌می كۆرۆناڤایروسدا كۆرۆناڤایروس زه‌نگی مه‌ترسی لێدا و ئۆقره‌ی له ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان بڕیوه و به‌ئاگای هێناینه‌وه تا به‌خۆماندا بچینه‌وه و شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه‌مان بگۆڕین و ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌گه‌ڵ زانست‌دا یه‌كناگرنه‌وه به‌لاوه‌یان نێین و ته‌نیا له‌ڕێی زانیاری و زانست و ڕێنماییه ته‌ندروستی و ده‌رووندروستیه‌كانه‌وه ئه‌كرێت زاڵبین به‌سه‌ر په‌تا و نه‌خۆشییه‌كاندا نه‌ك به گوێنه‌دان و خه‌مساردی و په‌نابردنه به‌ر نزا و پاڕانه‌وه و خورافاتی بێ بنه‌ما. له‌م ڕۆژگاره‌ی سه‌رده‌می كۆرۆنادا، بایه‌خدان به ده‌رووندروستی هاوتای بایه‌خدانه به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ په‌تاكه و چه‌نده كرۆناڤایروس مه‌رسیداره، ترس و تۆقین له نادیاری و مه‌ترسی توشبوون به‌هه‌مان شێوه كاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و باری ژیانی مرۆڤ هه‌یه. ده‌رووندروستی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سه‌لامه‌تی گشتی مرۆڤ و ته‌نیا ئه‌وه‌نیه له بشێوی و شڵه‌زانی ده‌روونی خۆت به‌دوور بگریت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كاتێك مرۆڤ له دۆخێك‌دا ئه‌ژێت، تیایدا بتوانێت خۆی بگونجێنێت و هه‌ڵكات له‌گه‌ڵ گوشار و كێشه و كۆسپ و ڕێگری و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رڕێی ژیانیدا. بایه‌خدان به‌لایه‌نی ده‌روونی و ده‌رووندروستی ئه‌ركێكی پێویست و گرنگه و نابێت به‌كه‌م سه‌یربكرێت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا. ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، لای زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و بگره لای هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی حكومی و بواری ته‌ندروستیش د‌رك به كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی لاوازی باری ده‌روونی له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری و خۆپارێزی له توشبوون به په‌تاكه ناكرێت. تێكچوونی باری ده‌روونی به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و سترێسه‌وه هۆكاره بۆ ده‌ر‌دانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كه كارئه‌كاته سه‌ر لاوازبوونی سیسته‌می ڕێگرتن له میكرۆب و ڤایروسه‌كان(Immune System)، بێگومان له‌پاڵ چه‌ندین هۆكاری تر له‌وانه، شێوازی ژیان، كه‌مخه‌وی، جگه‌ره‌كێشان، جۆری خواردن و خواردنه‌وه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌رووندروستی و دڵخۆشی و هه‌ستكردن به كامه‌رانی و گه‌شبینی هۆكاری گرنگن بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می ڕێگرتن و یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش دژ به كۆرۆناڤایروس و په‌تا و درمه جۆراوجۆره‌كان. چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی نوی له‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه سه‌لماندویانه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به شێوه‌ی نه‌رێنی ئه‌ڕواننه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌یان كه‌متره، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به شێوه‌ی ئه‌رێنی ئه‌ڕواننه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی. زاڵبوون به‌سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێی و كۆرۆنا – فۆبیادا چه‌نده كۆرۆناڤایروس هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی و بڵاوبونه‌وه‌ی خێرایه، ئه‌وه‌نده‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی توشبوون به په‌تاكه و كۆرۆنا - فۆبیا هه‌ڕه‌شه‌یه و به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و له‌وانه‌شه كارتێكردنی فاكته‌ری ده‌روونی په‌تاكه گه‌وره‌تربێت له كارتێكردنی په‌تاكه خۆی. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئینستیوتی ماكس پلانك Max Planck له ئه‌ڵمانیا دریخستووه، چۆن په‌تا بڵاوئه‌بێته‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێیش به‌هه‌مان شێوه ته‌شه‌نه ئه‌كات و له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوئه‌بێته‌وه. له ئه‌نجامی بینینی كه‌سانیتر له خه‌مباری و ناخۆشیدا چ كه‌سانی نزیكبن یان دوور، ستریسی هاوسۆزی ڕوو له زیادبوون ئه‌كات. كاتێكێكیش له هه‌موو سوچێكی دوونیا خه‌ڵك له ترس و دڵه‌راوكێدابن، هه‌ڵبه‌ته كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی زۆری ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر تاكێكه‌وه. بۆیه زۆر پێویسته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین كه كه‌سوكار و هاوڕێ و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆمان هێور و ئارام كه‌ینه‌وه. شتو‌مه‌كی زیاد له پێویست كه‌ڵه‌كه نه‌كه‌ین و گه‌ر نیشانه‌ی نه‌خۆشی تیاماندا ده‌ركه‌وت نه‌چینه ده‌ره‌وه، یارمه‌تی دراوسێ و ده‌وروبه‌رمان بده‌ین، چونكه میهره‌بانی و چاكه‌ش ته‌شه‌نه ئه‌كات و بڵاوئه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وانی تر. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێ و كۆرۆنا – فۆبیادا، ئه‌م ڕێنماییانه كه زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ده‌روونی كۆكن له‌سه‌ری پێویستن به‌رچاوبگیرێن. • بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، پێویسته په‌ناببرێته به‌ر سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ڕێكخراوی ته‌ندروست جیهانی و تابكرێت دوركه‌ویته‌وه له‌و سه‌رچاوانه‌ی جێی متمانه‌نین و هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوئه‌كه‌نه‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ڕێی تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاوه ئه‌گوازرێنه‌وه. • پێویسته پشوو بدرێت به مێشك، له‌ڕۆژێكدا ته‌نیا یه‌ك یان دوو جار گوێ له هه‌واڵه‌كان بگره و كات دیاریبكه بۆ گوێگرتن و سه‌یركردنی به‌رنامه‌ی جیاجیا له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان و بیروڕا له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له‌سه‌ر پرسه جیاجیاكاندا بگۆڕه‌وه. • ئه‌وه بزانه، باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه، بیر و هۆشت به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ بخه‌یته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرنگ و بایه‌خدارن له ژیانتدا، هه‌وڵبده گه‌شبین به، چونكه بۆ ئه‌م دۆخه‌كه نادیار و ئاڵۆزه، ڕه‌شبینی باری ده‌روونیت خراپتر ئه‌كات. له جیهاندا چه‌ندین قه‌یران و ئافات و كاره‌سات ڕوویاندا و به‌سه‌رچوون و ئه‌م ڤایرۆسه‌ش تێپه‌ڕئه‌بێت و بێگومان زانایان ڕێگای چاره‌سه‌ر ئه‌دۆزنه‌وه بۆی. • گۆڕینی شێوازی نه‌رێنی له بیركردنه‌وه كه ئه‌بنه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به شێوازێكی ئه‌رێنی و هه‌وڵبده شێوازی دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆتدا بگۆره، بۆنمونه؛ له‌كاتی به‌دیكردنی نیشانه‌ی نه‌خۆشی، له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێیت: من نه‌خۆشم یان نه‌خۆشئه‌كه‌وم، ئه‌كرێت بڵێی: وادێته عه‌قڵم خه‌ریكه نه‌خۆشئه‌كه‌وم، واتا له‌مێشكی مندا واده‌رئه‌كه‌وێت و له ڕاستیدا خۆی وانیه. • گرنگه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بێت، له‌بارودۆخی ئێستای سنوورداركردنی هاتوچۆدا، ئه‌كرێت به‌ڕێگای ئینته‌رنێت و سۆشیال میدیا و ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبایله‌وه بێت. • ئامانجێك دانێ كه بتوانیت به‌ده‌ستی بینیت. • هه‌وڵبده باش بخه‌ویت. • گرنگی به جۆڵه‌ی جه‌سته و وه‌رزش بده. چونكه وه‌رزش چه‌نده سودی بۆ جه‌سته هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش بۆ باری ده‌روونی به‌تایبه‌تی به‌سوده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌موكی و سترێس. • شێوازه‌كانی ئارامبوونه‌وه پێڕه‌و بكه، وه‌ك ته‌كنیكی هه‌ناسه‌دان، سه‌رنجدان و یۆگا.
كاوە مەحمود بیمەی تەندروستی سیستمێکی کۆمەڵایەتییە کە بنەماکەی بریتییە لە هاوکاری کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی پێشکەشکردنی خزمەتی تەندروستی بۆ تاکەکانی کۆمەڵ، بە جۆرێک خزمەتی تەندروستی بۆ تاک دابین بکرێت و کۆمەڵگا بە شێوازی جۆراجۆر بەرپرسی خۆی بەرامبەر تاک وەرگرێت، کە ئەمەش شێوازی جۆراجۆری هەیە، و ئەو خەرجی قەبەیە بە شێوەکی گونجاو بەسەر تاک و کۆمەڵدا دابەش دەکرێت بێ ئەوەی قورسایی بەسەر تاکدا جێ بهێلێت. ئەم سیستمە شێواز و ڕێگای جۆراجۆری هەیە، و جاران لە هەندێ وڵاتی سوشیالستی گەیشتە ئەو ڕادەیەی خزمەتگوزاری تەندروستی بە خۆرایی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان یان بۆ توێژێکی کۆمەڵایەتی مسۆکەر بکرێت. بە گشتی ئەم سیستمە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازی هەیە، و لە خودی وڵاتێکی دیاریکراودا بەردەوام بە پێی گۆڕانکاری سیاسی یان زیادبوونی خولیای فراوانکردنی ئەرکی دەوڵەت لە بواری خەرجی کۆمەڵایەتیدا، ئەم سیستمە پەرەی سەندووە، و کار بۆ ئەوە دەکرێ باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی بۆ تاک وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی دابین بکرێت. ئەرکی ئەم سیستمە پاراستنی تاکە لە بواری چاودێری تەندروستی بۆ ئەوەی هەژاری یان نەبوونی توانای دارایی رێگەر لە بەردەم کنەفتی و پەککەوتن و بەردەوام نەبوونی ژیانی تاک نەبێت. بێگومان لە سەرجەم سیستمەکانی بیمەی تەندروستی کۆمەڵێک کێشەی هاوبەش هەیە، لەوانە: ئەو سیستمە سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵ ناگرێتەوە، و هەندێ جار قورسایی بۆ تاک درووست دەکات، چونکە تاک لە حاڵەتی نەبوونی پرنسیپی خۆرایی لە خزمەتگوزاری تەندروستی توانای پێدانی ئەو بڕە پارەیەی نی‌یە، و بەم جۆرە توێژی پەراوێزخراو لە نێو کومەڵگادا درووست دەکات. بۆیە باشترین جۆری سیستمی بیمەی تەندروستی لەو وڵاتانەیە کە فەلسەفەی حوکمرانی تیایدا لە سەر بنەمای بیری سۆشیالستییە. چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سیستمێکی بیمەی تەندروستی بەرفراوانی تیایدایە، کە بەردەوام پەرەی پێدەدرێت. بنەمای سیاسەتی خزمەتگوزاری و بیمەی تەندروستی لە چین بەشێکە لە سیاسەتی چاکسازی و کرانەوە و کارکردن بۆ بنیاتنانی سۆشیالستی بە تایبەتمەندی چینی لە سەردەمی هاوچەرخدا. بەم جۆرە ئەم سیاسەتە لە کارکردن بۆ تێکرای بوارەکانی بنیاتنانی سوشیالستی جیاناکریتەوە، بەڵکو بەشێکە لە چەمکی گەشەپێدانی زانسی کە مرۆڤ ڕەوت و ناوەندی ئەو گەشەپێدانەیە و تێکۆشانە بۆ دابینکردنی کۆمەڵگای خۆشگوزەرانی لە چیندا. کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە و چاکسازی لە سیاسەتی کشتوکاڵ و درووست‌کردنی پیشەسازی دۆستی ژینگە، و نەهێشتنی هەژاری، و بەرزکردنی ئاستی سەرجەم خزمەتگوزراییە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم ڕەهەندەکانی سوشیالستی بە تایبەتەمەندی چینییەوە، بەشێکی تەواوکەرن لە دانانی سیاسەتی قوڵکردنەوەی و پەرەپێدانی بیمەی تەندروستی. یەکێک لەو ئەرکانەی کە هەژدەهەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین ئاماژەی پێکردوە، بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی گەلە، بەو پێیەی تەندروستی بنەمایەکی بێ چەندوچونی برەوپێدانی گەشەپێدانی سەرانسەری مرۆڤە. بۆیە لەو ڕاپۆڕتەدا بە پلەی یەکەم جەخت لە سەر ئاستی پاراستنی تەندروستی کراوەتەوە، و زیاتر فۆکس لەسەر ئەنجامدانی خزمەتگوزاری لە ناوچە گوندنشینەکان کراوەتەوە، و ئاماژە بە بایەخدان بە زانستی پزیشکی کۆن و نەریتی چین و زانستی پزیشکی رۆژئاوا لە یەک کاتدا کرایەوە، بەجۆرێک چاکسازی لە بواری بیمە و خزمەتگوزاری تەندروستی و دابینکردنی دەرمان، و چاودێریکردنی، و بایەخدان بە تەندروستی گشتی و چاککردنی بە پێی پێداویستی خەڵکی، و دابینکردنی خزمەتگوزاری کاریگەر و ئاسان و هەرزان لە بواری چارەسەرکردنی بنەڕەتی پزیشکی بۆ جەماوەر، ئەنجام بدرێت. هەر لەم بوارەدا کۆنگرە جەختی لە سەر سیستمی بیمەی تەندروستی نیشتمانی، و دامەزراندنی میکانیزمی بیمە و هاوکاری هاوڵاتیان دژ بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، و میکانیزمی خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە کوشندە و مەترسیدارەکان، کردەوە. بۆیە کۆنگرە بە ئەرکی دەوڵەتی زانی کە سیستمی سەرەکی دەرمان بچەسپێنێت، و تۆڕی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی گوندەکان، و سیستمی خزمەتگوزارییەکان لە کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی شارەکان پەرەپێبدات، و چاکسازی لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجام بدات، و هانی وەبەرهێنانی کۆمەڵایەتییانە لە بەرێوەبردنی دامودەزگا پزیشکییەکان، و گەشەپێدانی پزیشکی نەریتی (ترادسیۆنی) و دەرمانی نەریتی، و دەرمانی تایبەت و بەکارهاتوو لە کەلتوری پێکهاتە نەتەوەییەکان، بدرێت. هەر تایبەت بەم بوارە کۆنگرە داوای کرد گرنگی بە تواناسازی کارگێران و کادیرانی بواری پزیشکی و تەندروستی بدرێت، و چاکسازی لە سیستم و میکانیزمی چاودێری سەلامەتی خواردن و دەرمان، و هەڵمەتی تەندروستی بەرفراوان لە ئاستی نیشتمانی بە مەبەستی بەهێزکردنی گەل لە بواری دەروونی و جەستەیی، ئەنجام بدرێت. لە بواری سیاسەتی دەوڵەت بۆ رێکخستنی خێزان، و بایەخدان بە منداڵانی لە دایک بووی نوێ، جەخت لە سەر کاردن بۆ بەردەوامبوونی چاکسازی کرا بە جۆرێک ئاستی گەشەی دانیشتوانی وڵات بە مەودایەکی گشتی بە شێوەکی هاوسەنگ بەرێوە بچێت. نوزدەهەمین کۆنگرەی نیشتمانی حزبی شیوعی چین کە لە ساڵی 2017 بەسترا، ئاماژە بە کارکردن بۆ تەواوکردنی سیستمی یەکگرتووی بیمەی تەندروستی بنەڕەتی، و بیمە دژ بە نەخۆشییە مەترسییەدارەکانی دانیشتوانی شار و گوندنشینەکان، و بێ‌کاری و پێکدادانی کاتی کار، و دامەزراندی سکۆیەکی نیشتمانی و یەکگرتووی خزمەتگوزاری بیمەی کۆمەڵایەتی گشتی، و هاوکاریکردنی کۆمەڵایەتی لە شار وگوندەکان، و بەجێگەیاندنی سیستمی بیمەی ئاست و ڕادەی نزمی گوزەرانی، دەکات. لەم کۆنگرەیەدا ئاماژە بە ستراتیجی ساغڵەمی لە چبن درا، بەو پێیەی کە تەندروستی گەل نیشانەیەکی گرنگی گەشەی نەتەوە و چاکگوزەرانی دەوڵەتە. بۆیە جەخت لەسەر ئەم خاڵە سەرەکییانە کرایەوە: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ جەماوەر لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەن.. دامەزراندنی سیستمی پزیشکی و تەندروستی بنەڕەتی و سیستمی بیمەی تەندروستی بە تایبەتمەندی چینی.. پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و کاریگەری خزمەتگوزاری تەندروستی.. دانانی سیستمی نوێی بەرێوەبردنی نەخۆشخانەکان.. قوڵکردنەوی هەڵمەتی تەندروستی نیشتمانی و بانگەشەکردن بۆ شێوازی شارستانی و ژیانێکی پڕ تەندروست.. سەلامەتی خواردن بۆ گەل.. یایەخدان بە تەندروستی کەسانی بەتەمن و دانانی سیستمێکی گونجاو بۆ بایەخدان پێیان.. پەرەپێدانی پزیشکی نەریتی چینی، و پشتگیرکردنی بەشداری ناحکومی لە بەرێوەبردنی نەخۆشخانەکان و پەرەپێدانی کەرتی تەندرووستی. سیستمی بیمەی تەندرووستی لە چیندا بۆ سێ جۆر دابەش دەبێت: یەکەم/ بیمەی تەندروستی بنەڕەتی بۆ کارگێران لە ناوچە شارنشینەکان، کە ئەمە لە شێوازی سندوقێکی بیمەی تەندروستییە کە لە بەشداری خودی تاکە کەسەکان (کارگێران)، و خاوەن کار پێک دێت، و لە رێگای ئەم سندوقەوە هەر کارگەرێک دووچاری نەخۆشییەک ببێتەوە، ئەوا چارەسەری پێویستی، بۆ دابین دەکرێت. دووەم/ بیمەی تەندروستی بنەڕەتی بۆ دانیشتوانی شار کە ئەمەش ئاراستەیەکی دەوڵەتە بۆ دامەزراندنی سیستمی بیمەی تەندروستی بنەڕەتی بۆ ئەو کەسانەی کە بیمەی تەندروستی بنەڕەتی بۆ کارگێران لە ناوچە شارنشینەکان، نایانگرێتەوە. ئەم ناوەندەش لە خوێندکاران و منداڵان و دانیشتوانی شار کە سیستمی یەکەم نایانگرێتەوە، پێک دێن. هێزی دارایی ئەم سیستمە لە خەرجی تاک و خێزان، و هاوکاری دەوڵەت بۆ توێژە کەمدەرامەتەکان پێک دێت، و دابینی خەرجی بۆ ئەو نەخۆشانە لە خستەخانەکان و نەخۆشی نۆژدارە دەرەکییەکان، دەکات. سێیەم/ بیمەی تەندروستی هەرەوەزی نوێی ناوچە گوندنشینەکان کە حکومەت پشتگیری و ئاراستە و ڕێکیدەخات، و جوتیاران بە شێوەیکی ئارەزومەندانە تیایدا بەشدار دەبن. ئەم سیستمە چارەسەری پزیشکی سەرەکی بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکات، و داهاتی ئەم سیستمە لە خەرجی تاکەکان و پشتگیری بە کۆمەڵ و پشتگیری حکومەت پێک دێت. هەڵبەتە ئەوەی یارمەتی و پشتگیری ئەو سیستمانە لە ناوچە شارنشین و ناوچە گوند نشینەکان دەکات، سیاسەتی بیمەی کۆمەڵایەتییە، و ئەو هەوڵ و کۆششانەیە کە بۆ نەهێشتنی بێ‌کاری و دۆزینەوەی فرسەتی کار دەدرێت. تێکرای ئەم کارانە وای کردوە کە ئەوانەی موچەی بیمە دەیانگرێتەو زیاترە لە 790 ملیون کەسە، جکە لەوەی کە موچەی خانەنشین لە ساڵی 2004 بریتی بوو لە 700 یوان و لە ساڵی 2012 بۆ نموونە گەیشتە 1721 یوان. سیستمی بیمەی تەندروستی لەم ئاستە نەمایەوە، و لە گەڵ دامەزراندنی سیستمی بنەڕەتی بۆ دانیشتوانی شارەکان و ناوچە گوندنشینەکان ژمارەی ئەوانەی سوودیان لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەردەگرن گەیشتۆتە 1،3 ملیار کەس. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ئاژانسی شینخوا ی چینی بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی 2009 وە چین زیاتر 480 ملیار دولاری لە بواری چاکسازی خزمەتگوزاری تەندروستی خەرج کردوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی "گەل" کە لە نیسانی 2019 بڵاوبۆتەوە، ڕاپۆرتی ئاژانسی خزمەتگوزاری نیشتمانی چین بۆ بیمەی تەندروستی باس لەوە دەکات، کە بە کۆتایی ساڵی 2018، کەسانی بەشدار بوو لە بیمەی بنەڕەتی تەندروستی لە چین گەیشتۆتە 1،34452 ملیار کەس، و ژمارەی فەرمانبەرانی بەشداربوو 316،73 ملیونە، و ژمارەی دانیشتوانی شار و گوندەکان 897،41 ملیونە، ژمارەی بەشداربووانی بیمەی تەندروستی نوێی هەروەزی 130،38 ملیون کەسە. بەم جۆرە چین کە ژمارەی دانیشتوانی 1،4 ملیار کەسە، گەورەترین و بەرفەراوانترین سیستمی بیمەی تەندروستی لە جیهاندا هەیە. بە پێی ئامارەکان حکومەت بە بەردەوامی رێژەی پشتگیری و هاریکاری خۆی بۆ ئەم بوارە زیاد دەکات. پشتگیری حکومەت کە بۆ بیمەی تەندروستی دانیشتوویەکی شار و گوندەکان لە 80 یوان لە ساڵی 2009 گەیشتە 450 یوان لە ساڵی 2017دا، و بەگشتی حکومەت لە 75% خەرجی چاکردنەوەی نەخۆشییەکان دەدات. بەشێک لە سەرکەوتنی سیاسەتی بیمەی کۆمەڵایەتی و ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لە چیندا لە بەرزبوونەوەی ئاستی تەمەن دەرکەوتووە. ئەو ئاستە لە ساڵی 2010 ، بریتی بوو لە 74،83 ساڵ، و لە 2016 گەیشتە 76،5 ساڵ. هەروەها ئاستی مردنی دایکیان کەم بۆوە، و ئەو رێژەیە لە ساڵی 2010 بریتی بوو لە 30 بۆ هەر100000، و لە ساڵی 2017 ئەو رێژەیە گەیشتە 19،6بۆ 100000. کاتێک باس لەم دەسکەوت و پەرەسەندنانە لە بواری سیستمی بیمەی کۆمەڵایەتی و نەخشەکیشان و بەرێوەیردنی سیاسەتی تەندروستی دەکەین، دەبێ ئەوە بوترێ کە جارێ کەموکوڕی لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە، بەڵام سوور بوون لە سەر پەیڕەکردنی سیاسەتی چاکسازی و کرانەوە، و گرێدانی سیکتەری سیاسەت و خزمەتگوزاری تەندروستی بە بوارەکانی دیکەی پرۆسەی بنیاتنانی سۆشیالستی بە تایبەتمەندی چینی و نەخشە و پلاندانان تا ساڵی 2050 کە تیایدا نویکاری لە بنیاتنانی سوشیالستی سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە، ئاسۆیەکی کراوە و پرشنگداری بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدانی سیاسەتی تەندروستی لە وڵاتی چیندا داناوە کە پێوەر و داینەمۆی سەرەکی ئەم سیاسەتە زامینکردنی خۆشگوزەرانی مرۆڤە، و بێگومان تەندروستی بنەمایەکی سەرەکی ئەو سیاسەتەیە.
د. کاروان حەمەساڵح بەدەر لە زیانە جۆراوجۆرەکان; ئەم دۆخە نوێیەی جیهان بە هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆناوە کۆمەڵێک بەهای لەدەستچووی مرۆڤایەتی گێڕاوەتەوە یان بەرەوپێشی بردووە، وەهەروەها کۆمەڵێک فرسەتی بەخۆداچوونەوەی بەخشیوە بە سیستەمی بەڕێوەبردن لەووڵاتاندا; لە هەموو جیهاندا کاری خۆبەخشی زۆر پەرەوپێش چووە و بە جۆرێک کە لە پێشتردا وێنەی نەبووە، بە تایبەت لە ووڵاتە سەرمایەدارەکاندا! هاوکاری و بەدەمەوەچوونی خەڵکی بۆ یەکتر زۆر پەرەی سەندووە. لە ڕووی دارایی، توانا، بەخشینی کات. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم ڤایرۆسە “دابڕانی کۆمەڵایەتی- Social Distancing“ نیە، بەڵکو “دابڕانی جەستەییە- physical Distancing” ، لە هەمانکاتدا بەهێزبوونی گیانی مرۆڤایەتی و“لێکنزیکبوونەوەی کۆمەڵایەتی“ە. ئەم نەخۆشیە، چەندین نەخۆشیی و دەردی لە سیستەمی ئابووری و سیاسیی و تەندروستی و هتد، ئاشکرا کرد کە پێشتر یان جێی بایەخ نەبوون، یان نەزانرابوون یان پەردەپۆشکرابوون! هەر بۆیە زۆرینەوەی ووڵاتە پێشکەوتووەکان لە ئێستادا بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ جارێکی‌تر هەڵسەنگاندنەوەی ئەو بوارانە تەرخان دەکەن. بۆ حکومەتی هەرێمیش کە هەمیشە دوخێکی سیاسیی و ئابوریی ناجێگیری هەیە و دەمێکە ووتومانە بەرگەی بچوکترین قەیران ناگرێت! فرسەتێکی باشە و ساتی ئەوەیە کە گەر بیانەوێت چاکسازیی ڕاستەقینە بکەن; سەرەتا دەبێت اعترافی جەریئانە بکەن و بڵێن; ئەوەی لە ڕابڕدوودا هەمان بو‌وە نە حکومڕانیی بو‌وە، نە سیستەمی دەوڵەتداریی، بەڵکو کارێکی ژمێریاریی و کەسابەتێکی نێوخۆیی و دەرەکیی! لەسەر ئاستی تاکیش; وانەیەکی گەورەشە بۆ هەر یەکێکمان تا بزانین کە لەم ژیانەدا هەمووشت چاوەڕوانکراوە. ئەوەی لە هەموو مێژوودا ڕووی نەداوە لە ڕووی زیان و قەبارە و جۆری ڕووداوەکانەوە، دەکرێت لەزەمەنی من و تۆدا ڕووبدات. بۆیە گرنگە احتیاگاتی خراپترین ئەگەر بکەین (بەڵام بە بڕوابەخۆبونەوە، نەک ترسەوە)، لە ڕووی تەندروستی و داریی و ئابووری و ئیداریەوە. لەگەڵ هیوای تەندروستیەکی پاش بۆ هەموو لایەک
مەحمود رەزا ئەمین کاتێ کۆرۆنا لە ئێران بڵاو بوەوە، بە گوێرەی زانیاری‌یە راگەیەنراوەکانی حوکمەتی خۆجێ‌یی سلێمانی، (11 هەزار) کەس لە دانیشتوانی هەرێم لە شارەکانی ئێران بون. لەو ژمارەیە (10 هەزار)ـیان خەڵکی پارێزگای سلێمانی بون، بەو حوکمەی، سنوری پارێزگای سلێمانی* بە ئێرانەوە زۆر درێژترە لە سنوری هەولێر و دهۆک بە ئێرانەوە: سنوری پارێزگای سلێمانی بە ئێرانەوە (528 کم) درێژە سنوری پارێزگای هەولێر بە ئێرانەوە (240 کم) درێژە سنوری پارێزگای دهۆک بە ئێرانەوە (245 کم) درێژە سلێمانی هەر سنورەکەی لەگەڵ ئێران لە هی هەولێر و دهۆک درێژتر نیە، بەڵکو بە ژمارەی دنیشتوان‌یش لەوان گەورەترە. بە گوێرەی خەمڵاندنی ساڵی 2018: ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی (2 ملیۆن) و (162 هەزار) و (279) کەسە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن) و (854 هەزار) و (778) کەسە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک (1 ملیۆن) و (292 هەزار) و (535) کەسە سلێمانی بە روبەریش لە هەردو پارێزگاکەی کە گەورەترە: روبەری سلێمانی (20 هەزار) و (83) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە روبەری هەولێر (15 هەزار) و (74) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە روبەری دهۆک (6 هەزار) و (553) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە بەحوکمی فاکتەرەکانی: 1. درێژی‌ی سنور بە ئێرانەوە؛ 2. ژمارەی دانیشتوانی پارێزگا؛ 3. روبەری پارێزگا و 4. زۆری‌ی ژمارەی گەڕاوەی دانیشتوانی هەرێم لە ئێرانەوە، لەوەتی قەیرانی کۆرۆنا گەیشتۆتە ناوچەکە.. بە هەر چوار حوکمەکە، کە سلێمانی لە هەمویانا یەکەمینە، ئەبو ژمارەی تێستکردنی رۆژانە، بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، لە سلێمانی زیاتر لە سێقاتی تێستکراوەکانی هەولێر بوایە. بەڵام مەخابن، هەتا سەعات 23ی شەوی رابردو (ئەمڕۆ: 5ی 4ی 2020)، کە بەرنامەی (ستودیۆ 19)ـی تەلەفزیۆنی رودا و بڵاوی کردەوە، لە هەوەڵی قەیرانەکەوە تا دوێنێ شەو، رێژەی تێستەکانی هەولێر نزیکەی 3 قات و نیوی ئەوانەی سلێمانی‌یە: رێژەی تێستکراو بۆ هەر 3 پارێزگاکە، تا نیوەشەوی دوێنێ ، بەم شێوەیە بوە: رێژەی تێستکراوی پارێزگای هەولێر %68 رێژەی تێستکراوی پارێزگای سلێمانی %20 رێژەی تێستکراوی پارێزگای دهۆک %12 وەزارەتی تەندروستی‌ی حوکمەتی مەجازی‌ی هەرێم و دەزگا تەندروستی‌یەکانی پارێزگاکانی هەرێم و پسپۆڕانی بواری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم، ئەزانن، رێچڵەکی کۆرۆنای پارێزگای سلێمانی ئێرانە. چونکە لە (11 هەزار) کەس کە لەدیوی ئێران گەڕانەوە، (10 هەزار)یان دانیشتوی سنوری پارێزگای سلێمانی‌ین، کەچی وەزارەتی تەندروستی بەگوێرەی زانست و بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ خەتەرەکەی سلێمانی ناکا. ئێستا بە گومانێکی گەورەوە ئەپرسم: حوکمەتی مەجازی‌ی هەولێر بۆچی لەم قەیرانە گەورە و کوشندەیەشا بەم شێوە نا بەرپرسیارانە‌یە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی ئەکا؟ ئاخۆ لە سلێمانی توانای پسپۆڕی و تەکنیکی‌ی پێویست نی‌یە بۆئەوەی رۆژانە چەن قاتی هەولێر تێست بکا؟ یاخود پێوەندی‌ی بە توانای مادی‌یەوە هەیە و بە ئابڵوقەی مادی، دەستی سلێمانی بەستراوە، نەتوانێ رۆژانە لەو ژمارە کەم و دیاریکراوە زیاتر، تێست بکا؟ بەندە لە ساڵی 2010 ەوە لە رێگەی لێکۆڵینەوە و ئاوەزەوە، گومانی لەسەر ژمارەکان و جوڵەکانی حوکمەتی مەجازی‌ی هەرێم بەرامبەر سلێمانی دەر بڕیوە. 2 توێژەرەوەی تریش، بەڕێزان: بەیار عومەر عەبدوڵڵا و ئەرکان رەوف لە چەن توێژینەوەیەکا ساخیان کردۆتەوە کە، حوکمەتی مەجازی‌ی هەرێم بە پلان ئەیەوێ سلێمانی بخنکێنێ، بۆیە لە کەیسی کۆرۆناشا، بەگومانێکی زۆر گەورەوە لە هەڵسوکەوتی وەزارەتی تەندروستی‌ی حوکمەتی مەجازی‌ی هەولێر ئەڕوانم، هەتا ئەو کاتەی بەشێوەیەکی زانستی وەڵامی پرسیارەکانم ئەدەنەوە. * چ هەرێم و چ حوکمەتی ئیتیحادی ژمارەی توشبوانی پارێزگای هەڵەبجە بە کۆرۆنا، لەسەر سلێمانی حساب ئەکەن. لەبەر ئەوە من‌یش وەکو ئەوان ئەکەم. سنور و ژمارەی دانیشتوان و روبەری سلێمانی، کە لە مەتنی ئەم وتارەدا هاتون، بەشەکەی هەڵەبجەشی تیایە.
ئاری هەرسین کە ئاسایشی نیشتیمانی لە وڵاتێک‌دا دەکەوێتە بە ر مەترسیەکی جدییەوە، ئیتر هەموو مەسەلەکانی دیکە دە بنە خاڵی لاوەکی و، هەڵدەپەسێردرێن. چونکە مەسەلەی مانەوە (بقا) دەبێتە ئەولەویەت. ئەم هێرشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر بەشەریەت، مەترسیەکی گەورە و جددی نەک تەنیا لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتان داناوا، بەڵکو ( لە حاڵەتی گوێ پێنەدان و ئیهمالیدا) مانەوەی ئینسانیشی لەسەر گۆی زەوی خستۆتە بەر پرسیارێکی مەترسیدارەوە. لە ئێستادا وڵاتانی زلهێز و بەهێزی وەک ئەمەریکای باکور، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ڕوسیا، چین، فەڕەنساو زۆریتر، ڕۆژانە، جگە لە ڕێژەی بەرزی مردوو و توشبوون بە ڤایرۆسەکە، خۆیان لە بەرەوڕو بونەوەی بێکاریەکی زۆر، کەمبونەوەی ڕێژەی خواردەمەنی و ئاوی پاک و داڕمانی ئابوری وڵاتەکانیاندا دەبیننەوە. ئەگەر بەراوردێکی عاقڵانە و ڕاستگۆیانەی توانای دام و دەزگای تەندروستی هەرێمی کوردستان و، توانای مالی حکومەتی خۆمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکەین، وەک ئەوە وایە مێرولەیەک بە فیلێک بەراورد بکەین. دام و دەزگا تەندروستیەکانی ئەمەریکا و ئیتالیا و ئەسپانیا و فەڕەنسا، لە لایەن وڵاتانی ترەوە خێریان پێدەکرەت. یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی دەزگاکانی تەندروستی ئەو وڵاتانە، پڕ بوونی بەشی ئینعاشی نەخۆشخانەکان و کەمی قەڵەوێرە و ئامێری پێدەری ئۆکسجینە. لە ئەمەریکا قەیرانی ماسکی خۆپاراستن هەیە و، بازاڕی ڕەش بۆ شاردنەوە و بە گران فرۆشتنی ماسک هیچ کاتێک بە ئەندازەی ئێستا گەرم نەبوە. لە زۆربەی ئەو وڵاتە زلهێزانە شکاندنی کەرەنتینە و، بڵاوکردنەوەی ترس لە کۆمەڵگەکانیان سزای توندی قانونی لەسەرە. لە کاتێکا ئەو وڵاتانە کەس لە خۆیان بە دیموکرات تر نازانن. ئیتر دەبێت حکومەتی ئێمە بڵێت چی؟ مەسەلەی مووچە بۆ هاوڵاتیان لەسەروو هەموو شتێکی ترەوە یە. چونکە ئەگەر بە کۆرۆناش نەمریت، ئەگەر پارەت پێ نەبێت خواردەمەنی پێویست دابین بکەیت، ئەوا لە برسا دەمریت. ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە کە باری ئابوری حکومەتی ئێمە (وەک هەموو وڵاتانی تری دونیای) وەک پێش هێرشی کۆرۆنا نیە. لە مەسەلەی مووچەدا، حکومەت لە دوو بژاردە زیاتری لەبەر دەستا نیە. یان ئەوەتا مووچە کەم بکاتەوە و هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دابەشی بکات، یان بە ٤٠ بۆ ٤٥ ڕۆژ جارێک مووچە بدات. ئەوەی پێویستە حکومەت لە ئێستادا بیکات ئەوەیە کە، ئایا کام یەک لەم دوو بژاردەیە لە قازانجی هاوڵاتیانی کوردستانە؟ سەرەڕای ئەم پێشەکیە متەوازعەی باسمان کرد، کەچی لەم هەرێمە کەم دەسەڵاتەی ئێمەدا (کە دەوڵەتی سەربەخۆش نیە) کەسانێک کە خۆیان بە ڕۆشنبیر و هەندێکیتریش سیاسەتمەدار دەزانن، لە بری ئەوەی دڵیان بە خەڵک بسوتێت و (بە ئامۆژگاری عاقڵانە) لە مەترسی مردن بیانپارێزن، خەڵک هاندەدەن بۆ دژایەتیکردنی حکومەت و دەربڕینی ناڕەزایی بچنە سەر شەقام. هەموو دونیا دەڵێت مەسافەی دوو مەتر لە یەکتر بپارێزن، ئەمانە دەڵێن: لەدژی حکومەتی هەرێم بچنە سەر شەقام و بە پاڵەپەستۆی حەشامات ڤایرۆسەکە بە خێرایی بڵاو بکەنەوە با ڕۆژی ١٠٠٠ کەستان لێ بمرێت…! لەم ڕۆژانەدا برادەرێک پێی وتم کە هاوڵاتیەکی کورد کە لە بەریتانیا دە ژی بۆی گێڕاوەتەوە کە گوایا حکومەتی بەریتانی بە خەڵکی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندوا کە هەفتەی ٥٠٠ پاوەن (کە بە نزیکی دەکاتە ٦١٣ دۆلار و مانگی دەکاتە نزیک ٢٥٠٠ دۆلار) دە داتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی با لە ماڵەوە دانیش!… من زۆر سەرم سوڕما، چونکە هەموو بەیانیەک هەتا دانی نیوەڕوان سەیری کەناڵی بی بی سی لەندەن دەکەم و بۆ جارێکیش گوێم لەم هەواڵە نەبوە. دە بێت حکومەتی بەریتانیا کە لە ئێستادا ئابوریەکەی ئیفلیج بوە لەسەر کانێکی لەبن نەهاتووی پارە دانیشتبێت بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکات. بە پێچەوانەوە کەناڵی بی بی سی بەم ڕۆژگارە ئامۆژگاری خەڵک دەکات بۆ خۆپاراستن لە مردن، سۆشیال میدیا نەکەنە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری و، تەنیا پشت بە ڕێنماییە فەرمیەکانی حکومەت ببەستن، بەتایبەتی ئەو هەواڵانەی کە پەیوەندیان بە بواری تەندروستیەوە هەیە. بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەیەکدا ٦ ملیۆن کەس بێکار بوون، کەچی کەس هانی بێکارانی نەدان بێنە سەر شەقام و داوای کار بکەن، چونکە منداڵێکیش دەزانێت کە لە سەردەمی کۆرۆنادا ئەوە کردەوەیەکی خۆکوژیە. کەس نکۆڵی لەوە ناکات کە کەمو کوڕی لە ئوسلوبی حوکمڕانی خۆماڵی هەر لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە هەتا ئێستا هەیە. ئەم کەم و کوڕیانە ڕیشەیی و سیستەماتیکن و، شتێک نین بە شەوو ڕۆژێک و بە چاوتروکاندنێک چارەسەر بکرێن. ئەو کەسانەی لە ئێستادا بۆ کەم و کوڕیەکان دەگەڕێن و هاوڵاتیانی پێ ئیسارە دەکەن، دومەڵ و شێرپەنجەی ئەم وڵاتەن و تەنیا مەبەستیان خۆدەرخستنە و هیچیتر. هیچ سیاسەتمەدارێکی نیشتیمان پەروەر نابێت چاو لە گەندەڵی و کەمو کوڕی حکومەتی وڵاتەکەی بپۆشێت، هەر وەک چۆن نابێت ماستاو بۆ حوکمڕان سارد بکاتەوە و خۆی بکاتە محامی گەندەڵکاران و کەسانی نا مەسئول. بەڵام ئەگەر سیاسەتمەدارێک تۆزقاڵە زەڕڕەیەک ئەخلاقی نیشتیمانپەروەری تێدابێت، نابێت لەسەردەمی ئەم قەیرانە سەختەدا نامەرد فرسەت بێت و حکومەتێک بکاتە ئامانج کە شەوی خستۆتە سەر ڕۆژ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هێرش و بەڵای جیهانگیری کۆرۆنا.
د رزگار ئاغا ئەوە شتێک نی‌یە، کەس نەیزانێت، کە سیستەمێک نی‌یە بۆ ڕێکخستنی داهاتی تاک. وەزارەتی دارایی، تەنها زانیاریی مووچەخۆری لایە،بەو هەموو فەوزایەی کە بەدرێژایی سی ساڵە کەڵەکە ئەبێت،سەرباری پرۆسەی بایۆمەتریی،قەوارەی مووچە وەک خۆیەتی، پڕ لە مووچەی نایاسایی و،وەهمیی و،بن دیوار و، ئەو بابەتانە. ئیتر،حوکوومەت هییچ زانیارییەکی نی‌یە،لە بارەی هاوڵاتیی مووچەنەخۆرەوە. باس لە دەوڵەمەندەکان ناکەین،ئەوانە حیزبەکان ئاگادارن،چەندیان هەیە. با بێینەسەر "خەڵکی بێ دەرامەت یان کەم دەرامەت": واز لە ناشریینی ئەو پێناسەیە بهێنە،کە فۆرمی فەرمیی نی‌یە و،زیاتر وەک "بەزەیی"لە میدیاکانەوە ناودەبرێت،لەسەر زمانی حوکوومەت یان هەر لایەنێکەوە. بەڵام ئەوەی بابەتە: تا ئێستا،حکوومەت،روونتر بڵێین،پەرلەمان و، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی،پێناسەیەکی یاسایی نەکردووە بۆ ئەم جۆرە هاوڵاتییە! نە پێوەرێک هەیە، نە تۆمارێک هەیە،نە ئەژمارێک هەیە،نە ھەتا ئێستاش بییری لێکراوەتەوە.سی ساڵ،تەخشانی پارە لەم هەرێمە، بودجەیەک بەم ناوەوە نی‌یە! کەم دەرامەت،لە ئەوروپا پێی دەوترێت:low income کە بە یاسا، داھاتیان دیارییە کە لەژێر سنووری ژیارییدایە،لێرەدا، ئەو کەسانە،ئاستی داھاتییان بەرزکراوەتەوە بۆ ئەو پێوانە پێویستەی کە توانای کرێ خانوو،تەندرووستیی،خوێندن دابیین بکرێت. واز لەمە بێنە، ئەوەی مایەی نیگەرانیی قووڵ، پێکەنیینە، لەم تەنگژەی کۆرونایەدا،ھەڵمەتی کۆمەک(تبرع) و خێر و سەدەقە، لە زەقتریین دیاردەکانە، لە لایەک حوکوومەت داوای پارە ئەکات بۆ پشتییوانی خۆی لەم تەنگژەیە،لە لایەکی ترەوە،خێروسەدەقە و، رێژەیەک لە بڕیینی پارەی بەرپرس و ،دەوڵەمەندەکان، بە ناوی خەڵکی کەم دەرامەتەوە، ھەر لە وەزیر و بەرێوەبەری گشتیی و پەرلەمانتاران و پارەی تری ئەم و ئەو، بۆ ھاوکارییکردنی خەڵکی کەم دەرامەت! پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ئەو پارە کۆکراوەیە ئەدرێت بە کێ؟ کاتێک لە لای حوکوومەت،ئەژمارێک نەبێت بە ناوی ھاوڵاتیی کەم دەرامەت؟ کێ دابەشی ئەکات؟چۆن دابەش ئەکرێت؟ لە کوێ دابەش ئەکرێت؟کەی دابەش ئەکرێت؟ ئایا ئەم ھەڵمەتە بوونی ھەیە؟ کەس بەرپرسیارە لە کۆی پارەکە و دابەشکردنی؟ ئایا چاودێریی دارایی ئاگای لێیە و مافی ھەیە بە دواداچوونی بۆ بکات؟ دەیان پرسیاری تر!؟ کەم دەرامەت کێ دەگرێتەوە؟ ئایا کەم دەرامەت،ھەر ئەم دوو سێ ھەفتەیە پەکییان کەوتووە و لە قەیراندان؟ مووچە بڕیین و پاشەکەوتی مووچە،تۆ بڵێی کەسی ھەژار و ژەم دەرامەت نەکردبێت؟ ھێشتا نوێترین ھەڕەشەی مووچە بریین لە پاکەتایە و ھەڵنەپچڕاوە! ئەم جۆرە مامەڵەکردن و ھەڵمەتانە،زۆر عەیبن، شەرمھێنن! قێزت یەتەوە،ھەواڵی لەوجۆرە و رەفتاری نایاسایی بە نیشتمان پەروەریی بفرۆشرێت! ئەڵێم،نیشتمان پەروەرەکان،کاتی نوکتە و پێکەنیینی ئێوەمان نی‌یە!
مەریوان وریا قانع ئەم دۆخە ترسناکەی ئەمڕۆ کە ژیانی ملیۆنەھا مرۆڤی لە بەشە جیاوازەکانی جیھاندا گرتۆتەوە و بوونیانی خستۆتە ژێر ھەڕەشەی مردنەوە، دۆخێکی جیھانی سەرتاسەریی تایبەتی دروستکردوە.لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا شێوازی بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسەکە لێکدەچن، ھەندێک جیاوازیی لەم یان لەو وڵاتەدا دەبینرێت، بەڵام ھێڵە گشتییەکانی بەگژاچوونەوەکە ھەمان ھێڵن. ئەوەی شوێنی لەسەروەستانە سەرلەنوێ ئامادەگیی دەوڵەتە لەناو سێنتەری دۆخەکەدا و بوونی دەوڵەتە بە بکەری ژمارە یەک و زۆرجاریش تاکە بکەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەوە زیاد لە تێزێک لەناو فیکری سیاسیی وکۆمەڵایەتیدا پەیدابوون کە باسیان لە کۆتاییھاتنی ڕۆڵی دەوڵەت و لاوازبوون و جێگرتنەوەی بە فۆرمی تری حوکمڕانیی و شێوازت تری ئۆرگان و ڕێکخستن دەکرد، بەڵام ھیچ ساتێک بەقەد ئەم ساتەی ئێستامان لاوازیی ئەو تێز و بۆچوونانە نیشاننادات. ئەوەی دەبینین ئەوەیە کە دەوڵەت بکەری ژمارە یەکە نەک تاکەکەس، نەک ئەم یان ئەو گروپی کۆمەڵایەتیی، نەک ئەم یان ئەو بەشی کۆمەڵگای مەدەنیی، نەک ئەم یان ئەو ئۆرگانی نادەوڵەتی ناوەکیی و دەرەکیی. بەشی زۆری کۆمەڵگاکان تەواوی بەرپرسیارێتی، یان بەشی ھەرەزۆری ئەو بەرپرسیارێتییەیان، خستۆتە دەستی دەوڵەتەوە. زۆرینەی کۆمەڵایەتیی پێی ئاساییە دەوڵەت لەڕێگای ھێزەوە ڕێنماییەکان بسەپێنێت و بەرپرسیاریەتیی لای تاکەکەس جێنەھێڵدرێت، پەنا بۆ فشار و یاساغ‌کردن ببات، تەنانەت خەڵک بترسێنێت و سزاش بدات. ئەو کۆمەڵگایانەش کە بە کۆمەڵگای ماف و ئازادییەکان ناسراون، بە کۆمەڵگای ڕێز و پاراستنی کەرامەتی ئینسان، بۆ نموونە بەشێک لە کۆمەڵگا ئەوروپییەکان، سڵیان لەوە نەکردۆتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو ماف و ئازادییانە بدەنەوە دەستی دەوڵەت و لێگەڕێن دەوڵەت پێیانبڵێت تا چەند و تا کوێ ئازادبن. لە نێوان دەوڵەت و ماف‌دا دەوڵەتیان ھەڵبژاردوە. لەمەش بترازێت، ڕێک بە پێچەوانەی لۆژیکی بازاڕی ئازاد و سەرمایەداریی نیولیبرالەوە، دەوڵەت لەم دۆخەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستدەخاتە ناو کایەی ئابورییەوە، پارە و سەرمایەی گەورە دەردەھێنێت و بەلۆژیکی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە خەرجیدەکات، مەسەلەی تەندروستی گشتیی، ئاسایش، جوڵەی دانیشتوان، ئیش و کاری دەزگاکان و ئۆرگانەکان، سیستمی خوێندن، ھاتوچۆ و زۆرشتی تریش، دەستنیشاندەکات. دۆخەکە وادەردەکەوێت کەمجار دەوڵەتی مۆدێرن لە مێژووی خۆیدا بە ڕادەی ئەمڕۆ ئەو ڕۆڵە سێنتراڵیی و سەرەکییەی بینیبێت و کەمجاریش لە مێژوودا ئەو زۆرینە کۆمەڵایەتییەی لەپشت بوووبێت بۆ بینینی ئەو ڕۆڵە. پێناچێت دوای کۆتاییھاتنی قەیرانەکە و ئاساییبوونەوەی ژیانی کۆمەڵگاکان، ئەم ڕۆڵە گەورەیە لە دەوڵەت بسێندرێتەوە. بۆ بەرەنگاربوونی دەرەنجامی قەیرانەکان دیسانەوە دەوڵەت وەک بکەری ژمارە یەک پێویستە. ئەم لێکدانەوەیە بەسەر حکومەتی ھەرێم و ھاوشێوەکانیدا پیادەنابێت، ئەوەی لە ھەرێمدا ھەیە دەوڵەت و حوکمڕانیی نی‌یە بەو مانایەی من لێرەدا باسیدەکەم، ئەوەی ھەیە تێکەڵێکی ناتەندروستیی دەسەڵاتێکی خێزانیی و حیزبیی و سوڵتانییە، کە نە دەتوانێت لۆژیکی ئیش‌کردنی دەوڵەتی وەک دەوڵەت ھەبێت و نە دەشتوانێت ئەو بەرپرسیارێتی و ھەڵسوکەوتانەی ھەبێت کە دەوڵەت ھەیەتی.
بەشدار عوسمان ئەوانەی دەیان ساڵە فێری یاسا شکێنی دەکرێن، ئەوانەی دەیان ساڵە بە پێشێلکاری ڕادەهێندرێن، ئەوانەی دەرس دران گەندەڵی و تاڵانی و نەوت دزینیان لا ئاسایی بێت، ئەوانەی واسیتەکارییان لە دامودەزگاکان کردە کەلتور، ئەوانەی فێرکران ساردکردنەوەی لاشەی کەسانێک داوای ماف و ئازادی بکات،ئاساییە، ئەوانەی جورئەتیان پێ بەخشین و خولیان بۆ کردنەوە گوللە بنێن بەدەمو سینگی گەنج و رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران، ئەوانەی شەقیان لەناو گەڵی ئەو مامۆستایانە کوتا کاتێک داوایی کرێی وانەکانی دەکرد، دواتر پەنادران، ئەوانەی بە تەسکیە و واسیتە کران بە دکتۆر و دەیانجار ژیانی خەڵک و کۆمەڵگایان خستە مەترسیەوە،بازرگانە چاوچنۆکەکانی پاڵ دەستڕۆیشتووەکان، پاسەوانی ئەو بەرپرسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر مناڵان و لەیاساش دەرباز دەکرێن، ئەوانەی بازرگانیان لەگەڵ داعشکرد، ئەوانی بۆری نەوتیان کون کرد،... هەموو ئەوانەیان کردە جەلاد و شەقوەشێن و ناسنامەیەکی دەزگایەکیان خستە گیرفانیان و بەهەرچی ناشیرینیە ڕاهێندران و ئێستاش کۆنترۆڵ ناکرێن، گوێ بە ئاسایش و تەندورستی خۆیان و کۆمەڵگاکەشیان نادەن . ئێمە بەهۆی کارە رۆژنامەوانیەکانمان دەبینین،خەڵکی ئاساییی چەندە خۆی و دەووروبەرەکەی لا گرینگە سەرەڕایی کێشەی ئابوری و تەندورستی پابەندبونەکانی لە ئاستێکی چەندە بەرزە هەتاکو ئێستا، لەولاشەوە گو‌ێشمان لە بازگەکانی پۆلیس و ئاسایش گرتووە چۆن گیریان خواردووە بە دەستی مناڵی بەرپرسان و پاسەوانی سێبەر و بندیواری و چاودێری ڤێلا و رەز و باخەکانیان . خەڵک و کۆمەلگا، باجی بێ پلانی حکومڕانانی ٣٠ ساڵی رابردوو دەدات،باجی نەخوێندەواری و کورتبینی راوێژکارە حزبیەکان دەدات،قوربانی کادیرانێکە ساڵانێکە خەڵکانی ناڕازی و رۆژنامەنووسانیان بە دوژمن ناساند و خوێنیان حەڵاڵ دەکردن، باجی خێزانە حکومڕانەکان دەدات، هەرچی دامودەزگای مەدەنی و خزمەتگوزار هەبوو دایانشۆری لەهەموو یاسا و مەرجێکی دامەزراوەیی و پڕەسیپێکی ئینسانی و مەدەنی، لەسەر بنەمای خێل و خێزان هەیکەلی ئەو وڵاتەیان داڕشتەوە . بێ ئومێدین لەوەی دەرس لەهەڵەکانتان وەربگرن، ئەو کۆمەڵگایە بویە تاقیگەیەک لەئەنجامی هەڵەکانی دەسەڵاتداران هەرچی ناخۆشی بوو بەسەریدا تاقیکرایەوە و باج و قوربانی گەورەیدا، توندکردنی رۆژنامەنووس هێمن مامند لەسەر پۆستێکی فەیسبوک بۆ ماوەی دوو هەفتەیە کە توڕەیی بوو لەبێ باکی حکومرانان بەرامبەر ژیان و گوزەرانی ئەو کۆمەڵگایە پڕ مەینەتیە، دوایین ئاماژە ترسناکەکەیە کە ئەو کۆمەڵگایە بەرەو ئاقارێکی تەندورستی هەنگاو هەڵناگرێ.
هیوا سەید سەلیم هیچ گومانی تێدانیە کە ئەو رێوشوێنانەی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرپێگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر تا ئاستێکی باش ئامانجی خۆی پێکاوە، بە شێوەیەک کە ئەگەر رێژەی تووشبووانی هەرێمی کوردستان بەراوردبکەین لەگەڵ ولاتانی دەوروبەری خۆمان، ئەو دەگەینە ئەو راستیەی کە ئێمە لەوان باشترین. بە دیوێکی دیکە ئەگەر ئەو رێژەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەراوردێکی پێبکەین، لە نێوان تووشبوون و چاکبوونەوە ، دیسان رێژەی چاکبوونەوە خەریکە بەرزدەبێتەوە، بەشێوەیەک کە تا ئێستا نزیکەی ٣٥٪ ی کەیسەکان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. شایانی باسە لە سەرتایی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پێکهات، رۆژانە وەزارەتی تەندرووستی ئامارەکان بۆ رای گشتی و راگەیاندنەکان دەخاتەڕوو، لە پاڵ وەزارەتی تەندرووستیدا، وەزارەتی ناوخۆ ریوشوێنەکانی قەدەغەی هاتۆچۆ دیای دەکات، تا ئێستا ٢٤ بڕیار و رێنمایی دەرکردووە. لە کوردستان وێڕای هەبوونی سەرنج و تێبینی لەسەر بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، کاریگەری ئەو بڕیارانە لەسەر خەڵکانی کەم دەرامەت، بە تایبەت ئەو چین و توێژانەی کە قووتی خێزانییان لەسەر داهاتی رۆژانەیان بو‌وە، بەڵام کەمن ئەوانەی کە پێیانخۆش بو‌وە کە قەدەغەی هاتووچۆپەیڕەوبکرێت. لەو بارودۆخە سەختەی هاوڵاتیان، و دوای چەندین جار دریژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، لە پڕ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری ژمارە ٢٤ دەردەکات، کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی ئۆتۆمبێل و پیادە رابگیرێت، مارکێت و نانەواخانەکان دابخرێن. ئەو بڕیارە ئەگەر وەک بڕیارەکانی پێش خۆی لە بەرژەوەندی کۆنتڕۆلکردنی دۆخەکەش بێت، بەڵام رەخنەی زۆری لێدەگیرێت، چونکە بارودۆخێکی لێکەتەوە، کە رێک پێچەوانەی رێوشوێنەکانی پێشتری خۆپارێزی بو‌وە، ئۆباڵەکەی دەکەوێتە ئەستۆ وەزارەت لە لایەک و کەمتەرخەمی هاولاتیان لە لاکەی دیکە. ئەگەر بیانووی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەرکردنی بڕیاری ژمارە ٢٤، پابەندنەبوونی بەشێکی هاوڵاتیان بێت، دەبوو لە کاتی دەرکردنی دوایین بڕیاریان زۆر خاڵیان لەبەرچاوبگرتایە، تا خەڵک بەو شێوەیە روو لە مارکێت و نانەواخانەکان نەکات. وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: لە رۆژانی رابردوو رێگاپێدانی زۆر بە خەڵک دراوە، ئێ خۆ ئاشکرایە کێ ئەو ریگاپێدانانەی داوە، زۆربەی ئەو دەزگایانەی دەسەڵاتی رێگاپێدانیان هەبووە، سەر بە خودی وەزارەتی ناوخۆ بوونە، دوایی کە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی پیادەتان داوە، چ پێویستی دەکرد باس لە داخستنی مارکێت و نانەواخانەکان بکەن؟ پێدەچێت وەزارەتی ناوخۆ لە دەرکردنی بڕیارەکەیان راوێژیان بە هیچ لایەنێک نەکردبێت، تەنانەت وەزارەتی تەندرووستیش، هەربۆیە بڕیارەکە نیگەرانی پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی لێدەکەوێتەوە. جگە لەو نیگەرانیە پێشتر وەزارەتی تەندرووستی بریاری دابوو کە رۆژی یەکشەمە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندرووستیەکان هەڵمەتی کوتانی سنووردار دەستپێبکاتەوە، بە دەرکردنی ئەو بڕیارە ئاستەنگ بۆ ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندرووستی درووست دەبێت. دەبوو وەزارەتی ناوخۆ کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دوای بڕیارەکەیان، بخەنە پێش دەرکردنی بڕیارەکە ، چوونکە بە دەرچوونی بە لێشاوی هاوڵاتیان بۆ مارکێتەکان خەریک بوو ریسەکەیان لێ بکرێتە خوری و ئاستەنگ بۆ بەرنامەرێژی وەزارەتی تەندرووستی درووست بکەن. پرسی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا بڵێی هەستیارە، بە هیچ شێوەیەک هەڵە قەبوول ناکات، بۆیە دەبێت بە بڕیار و رێنمایی درووست و هاوکاری تەواوی هاوڵاتیان ئەو دۆخە مەترسیدارە تێبپەڕێنرێت.
شێرزاد حەسەن رەزا گازی ژەهراوی سارین( Sarin )،یەکێکە لە جۆرە مەترسیدارەکانی چەکی کیمیایی کە بە شێوەی شل و گاز هەیە شێوگی کیمیایی بە ( C4H10FO2P )دەناسرێت،ئەم گازە كار لە مێشك دەكات، مادەیەكی زۆر ژەهرینە، نە رەنگ و نە بۆنی هەیە، هەروەها بە (GB) ناودەبرێت،وەک مێرووکوژ بەکاردەهێنرێت،زاناكان لە ئەڵمانیا لە ساڵی 1938 پێكهاتەكەیان دۆزییەوە،هەڵمژینی ئەم گازە فسفۆریە ئەندامیە یان تەنانەت بەر پێست كەوتنی، دەبێتە هۆی تێكدانی رۆیشتنی شلەی دەماری و وەستانی دڵ یان پەكخستنی كۆئەندامی هەناسە. بڕی نیو میلیگرامیش بەسە بۆ ئەوەی كەسێكی پێگەیشتووی پێ بكوژرێت. -نیشانەکانی چین؟ لە نیشانەكانی بەركەوتن یان هەڵمژینی گازەكە: تو‌وشبوونی ژانەسەرێكی ئێجگار زۆر، فراوانبوونی بیلبیلەكانی چاو و لێڵبو‌ونی چاو و ئارەقەكردن، تەشەنوجی دەماری و هەناسە وەستان و لەهۆشخۆچوون و پاشانیش مردن.ئەم نیشانانەش لەدوی چەند چركەیەك روودەدەن ئەگەر بە شێوەی گازی بوو یان 18 كاژێر ئەگەر بەشێوەی شلە بوو،سارین دەكرێ بەچەند شێوەیەك بەكار بهێنرێت، وەك بەشێوەی پەمپ بڕژێنرێت یان بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە یاخود دەكرێ ئاو یان خۆراكی پێ ژەهراوی بكرێت ،دوای بەركەوتنی سارین بۆ چارەسەركردنی كەسە توشبووەكە دەبێ بەزوویی جلوبەرگی توشبووەكە داماڵرێ و توشبوو بە سابو‌ون و بڕێكی زۆر ئاو بشۆرێت. شوشتنەكەش دەبێ بەلایەنی كەمەوە 45 خولەك بێت و چاوە توشبووەكانیش بەهەمان شێوە بشۆرێن بە بێ بەكارهێنانی سابو‌ون. ـ کەی دۆزرایەوە؟ دروستكردنی گازی سارین كارێكی ئاڵۆزە و زانا ئەڵمانییەكان لە ساڵی 1938 بە رێكەوت پێكهاتەكەیان دۆزییەوە، كاتێ خەریكی ئامادەكرنی تێكەڵەیەك بوون بۆ ئەوەی مێرو‌وی پێ لەناوبەرن. _ لەکوێ بەکار هاتوە؟ ئەم گازە لەلایەن رژێمی سەدامەوە لە زۆرینەی قۆناغەکانی ئەنفالدا بەکارهاتوە و هەروەها بەسەر شاری هەڵەبجەدا رژێنرا لە ساڵی 1988، كە بو‌وە هۆی كوژرانی 5000 كەس. جارێكی دیكە لە ساڵی 1995 لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لە لایەن هۆزێكەوە بەكارهات و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و هەزارانی دیكە برینداربوون..گازی سارین، لە 21ی ئابی 2013 لە سو‌وریا بەكارهاتووە و بو‌وە هۆی كوشتنی ۱٤۲۹ کەس کە لە نێویاندا ٤۲٦ منداڵی تێدابوو، دواین جار لە ساڵی ۲٠۱۷ لە خان شیخون ،رژێمی سوریا ئەم گازی بەکارهێناوە زیاتر لە هەزار کەسی خنکاند،بە گوێرەی نیشانەكانی كە لەسەر جەستەی قوربانییەكان دەركەوتووە شارەزایان وتیان ئەمە گازی ژەهراوی سارین بو‌وە. ـخۆپارستن لە گازی سارین گازی سارین بەهۆی بوونی بەندی نێوان P—F واتە فسفۆڕ و قلۆر،زۆر بەئاسانی بە ئاو تێک دەشکێت و مادەیەکی نا ژەهری وەک ترشی فسفۆرێکی لێ دروست دەبێت،هەروەها لە هەوا قورسترە و بەئاسانی دەنیشت و کاریگەری نامێنێت،بۆ زانیاری زیاتر ئەم گازە لەرێگەی خواردن و هەوا و بەرکەوتنی رووی شتە پیسبوەکان وئاوی پیس بوو توشی مرۆڤ دەبێت و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا نیشانەکان دەردەکەوێت وەک فرمێسکی زۆری چاو و ئاو بەلووتا هاتنەخوارەوە وتێکچوونی بینین وزیادبوونی لیک وئارەق کردنەوە وکۆکە وسینگ توندی و سکچوون و میز زۆر کردن و سەرگێژێ و سەرئێشە و‌دڵ تێکهەڵهاتن و ئازاری ناوسک و لە هۆش خۆچوون ،هەروەها بەرکەوتەکە لەسەر پێست شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت،مرۆڤەکانی ناوچەی بەرکەوتوو زۆرینەی تووشی گرفتاری دەبێت، ئەم گازە وەک لە پێشتر روونمان کردوە وەک چەکێکی بایلۆژی بەکارهاتووە،ئەوەی ئێستا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو ئەدات دوور و نزیک هیچ پەیوەندی بەم شێواز و نیشانە و گرفتانەوە نیە،بەڵکو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی مادە بۆماوەیەکەوە بە ئامێری PCR دەست نیشان کراوە و هیچ پەیوەندیان بە یەکترەوە نیە،ئەو دەنگۆ و قسەو قسەڵۆکانەی لێرەولەوێ دەکرێت سەبارەت بەگازی سارین،هەموو دوورن لە راستیەوە
پەیكا عوسمان ئازادی ڕەهایی نیە، ئازادیش هەر پابەندییە، بەڵام بە عەقڵ و ئەخلاق و چاکەوە. تۆش کە لە ماڵەوەیت و نایەیتە دەرەوە، ئەمە دیلێتی نیەو خودی ئازادییە، چونکە پابەندبوونە بە عەقڵ و ئەخلاق و چاکەوە! مرۆڤی ئازاد تەسلیمی عەقڵ ئەبێ بۆئەوەی تەسلیمی هێز نەبێت. ملدانت بۆ عەقڵ، هۆشیارییە. بەڵام ملپێدانت بۆ عەقڵ، یەعنی تۆ هێشتا دیلی جەهلیت! ملدانت بۆ ئەخلاق، ئەخلاقییبوونە. بەڵام ملپێدانت بۆ ئەخلاق، ناکاتە ئەخلاقیبوون، چونکە ئەخلاقیبوون ئازادانەیە! ملدانت بۆ چاکە، یەعنی کەوتنە ناو "چاکبوون". بەڵام ملپێدانت بۆ چاکە، یەعنی تۆ هێشتا لەناو فەساددایت! "چاکبوون" بڕیاری تۆیە. ئەوەیە کە لەناو خۆتداو لەڕێگەی عەقڵ و ویژدان و هۆشیارییەوە پێ ی ئەگەیت. بەڵام "ناچارکردنت بە چاکبوون" بڕیاری ئەوانیترەو سنوردانانە بۆ خراپبوونت! ئەمە تەنیا لە خراپبوون ئەتوەستێنێ، نەکئەوەی بتخاتە ناو چاکبوونەوە، چونکە تۆ لەناو خۆتەوە ئەتوانی بکەویتە ناو چاکبوونەوە، نەك لەهێزو پاڵنەری دەرەکییەوە. لەڕاستیدا یاسا‌و دین و کۆمەڵگاو فشارە دەرەکیەکان، هیچیان تۆ ناکەن بە ئینسان. ئەوانە تەنیا بەربەستن لەبەردەمتا، بۆئەوەی نەبی بە وەحش! ئەوەی کە ئەتکا بە ئینسان، تەنیا بوونی ناوەکیی خۆتە. ئەگەر دزیکردن بەنمونە وەرگرین. لێرەدا پێش ئەوەی لە دەرەوەی تۆوە، یاسا بڵێ تاوانەو دین بڵێ حەرامەو کۆمەڵگا بڵێ عەیبە.. شتێك لەناوەوەی خۆتەوە، پێتئەڵێ دزی خراپە. ئیتر تۆ دزی نایکەیت بۆئەوەی نەکەویتە ناو خراپبوونەوە. بۆئەوەی ویژدانی خۆت ئازارنەدەیت و دەروونی خۆت خراپ نەکەیت. هەر لەبەر ئەمە نەك لەبەر هیچ ئیعتبارێکی تر! ئەو دەنگە ناوەکییەش، خۆتیت و کە بەگوێت کرد، ئیتر تۆ چاکیت لەخۆتدا، نەك لە شتی تر‌و لەژێر فشاردا. ئاخر چاکی ژێرفشار، چاك نیەو تەنیا خراپێکی وەستاوە لە چاوەڕوانی دەرفەتدا! یەعنی مەنهۆڵێکە سەری نراوەتەوە. بەڵام چاکی ناوەکیی خۆی ئاوێکی سازگارە. لێرەدا پەروەردە ڕۆڵێکی گرنگ ئەگێڕێ و ئەو پەروەردەیەی کە پێتئەڵێ، یاسا وا ئەڵێ و دەوڵەت وا ئەڵێ و شەرع وا ئەڵێ و شۆڕش وا ئەڵێ و کۆمەڵگا وا ئەڵێ.. ئینسانێکت ئەداتێ کە ئیتر ئەو خۆی هیچ ناڵێ! پەروەردەی دروست ئەوەیە کە قسەی ئەخیر بداتەوە بە ئینسان و وا‌بکات کە ئەو شتێك بڵێ، نەکئەوەی بە وتنە دەرەکییەکان توانای وتنە ناوەکییەکەی بکوژێت. دینیش لەوێدا ڕاستەقینەیەو گرنگە، کە بیری ئەو ناوەکییەی خۆمانمان بخاتەوە، نەکئەوەی ببێتە پۆلیسێكی دەرەکیی بەسەرمانەوە! تەقواش ئامادەبوونی ئەو ناوەکییەی تۆیە، نەك کوشتنی ئەوێ ی خۆت، بە عیبادەتی شکڵیی و بەشتانێکی دەرەکیی! ئەوێ گوڵەکەیەو عیبادەتی ڕاستەقینە، بۆ ئاودان و زیندوڕاگرتنی ئەوێیە، نەكئەوەی عیبادەت خۆی ئەوێ بێت! بەهەمان شێوە، خوێندنەوەو کتێبیش، هەر بۆ ئەوە باشن کە بیرکردنەوەمان چالاك بکەن، نەكئەوەی ببنە بەدیلی بیرکردنەوەو کۆڵەوارترمان بکەن! هۆشیاری و چاکبوون، پاکێجێکەو ڕەبتی بە ئازادییەوە هەیە. ئازادیش ئیختیارەو تۆ بە ویستی خۆت و لەناو خۆتەوە عەقڵ و ئەخلاق و چاکە هەڵئەبژێریت. جەهالەت و فەسادیش پاکێجێکەو ڕەبتی بە دیلێتییەوە هەیە. ئەوەیە کە تۆ لە ناوەوەی خۆتەوەو ئازادانە، مل بۆ چاکە نادەیت و ئەبێ بە هێزێکی دەرەکی ملکەچ و ناچار بکرێ ی. جا لای خۆمان و لە هەموو دنیاش، دواجار سەرپێچیکاران بە حوکمی هێز هەر ئەکرێنە ژوورەوە. بەڵام مرۆڤی ئازاد تەسلیمی عەقڵ ئەبێت، بۆئەوەی شەرعیەت بە شەقێك نەدا کە لە خۆی هەڵئەدرێ! مرۆڤی نائازادیش، دیلی جەهلی خۆیەتی، کە هەمیشە ئەیخاتەوە بەردەم شەق و ناچارکردن! دەسەڵات بەگشتی و دەسەڵاتی ستەمکار بەتایبەت، بوونی خۆی لە هێزدا ئەبینێ و حەزی لە دۆخێکە کە "شەرعیەتی هێز" تیایا سەروەربێ! مرۆڤی ئازاد ئەو چانسە بە دەسەڵات نادا‌و بە ویستی خۆی ئەچێتە ژوورەوەو عەقڵ و ئیرادەی خۆی سەرئەخا بەسەر هێزو دەسەڵاتدا! کاتی تۆم و جیرییە بێتامەکەی "دەسەڵات و موعارەزە"و جووتدژە تەقلیدییەکان نیە. کاتی هاوپشتی و هاوکاری گشتییە. ئەگەریش هەر لەسەر عەقڵە کۆنەکەی، ئەوە بزانە کە لەم کاتەدا بەرگری ئەوەنیە کە دێزانەو لەسەر حسابی خۆت و ژیانی گشتی، سەرپێچی بڕیاری دەسەڵات بکەیت و دواجار شەرعیەت بۆ هێزو دار‌و شەقەکەیان بهێنیت. چونکە لێرەدا خۆپارێزی و پابەندبوونی تۆ، پێشئەوەی بڕیاری دەسەڵاتێکی گەندەڵبێ، بڕیاری عەقڵ و ئەخلاق و چاکەو مرۆڤبوونە. حوکمی دەیان ساڵەی بێگانەی ستەمکارو گەندەڵی خۆماڵیی، وایکردوە کە، بێگوێی ببێ بە کولتور‌و عەکسێتیی ببێ بە جۆرێك لە بەرگری! کە ئەمە هەڵەیەو کۆرۆناش وێستگەیەکە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیە. لەڕاستیدا موخالەفەی دەسەڵاتی ستەمکارو گەندەڵیش، بە ڕەهایی دروست نیەو تەنیا ئەو کاتە دروستە کە بەرهەڵستیەکە چاکبێت. لەوێدا کە خراپەو خراپەیەك ئیزافە ئەکا، ئەمە قوڕەکە خەستتر ئەکاتەوەو وزەی چەقین و مانەوەیە، نەك وزەی تێپەڕاندن و دەرچوون لە قوڕەکە! کێشەی مرۆڤ ترازانیەتی لە مرۆڤبوون. یان لەڕاستیدا هەر نەگەیشتووە تا لێ ی بترازێ! مرۆڤبوونیش عەقڵ و ئەخلاق و چاکەیە. جا بۆئەوەی مرۆڤ بچیتە ناو مرۆڤبوون، پێویستە خۆی و هەرشتێك کە دایهێناوە، لە دەوڵەت و سیاسەت و ئابووری و زانست و ئایدۆلۆجیاو تەکنەلۆژیا.. جارێکی تر هەمووی بخاتەوە بەردەم عەقڵ و ئەخلاق و چاکە. لێرەشەوە لادانەکان ڕاستبکرێنەوەو شتەکان بچنەوە ناو حەجمی ئاسایی خۆیان، کە قاوغی عەدالەتە. واز لە مەلای خۆمان بێنە، قەشەیەكی ئەمریکی خەڵك بانگ ئەکا بۆ نوێژ‌و دوعای بەکۆمەڵ! فەیلەسوفێکی ئیتاڵیش ئەڵێ وەرنە دەرەوەو تەوقی کەرەنتین بشکێن لەپێناو "ئازادی"! کە ئەمە هەردوکی یەك عەقڵەو تێنەگەیشتنە هەم لە دین و هەم لە ئازادی، کە جەوهەری هەردوکیان چاکبوونە. چاکبوونیش لە ئێستادا، لە ماڵەوەیە نەك لە پەرستگاو شەقام! چاکبوون شتێکە کە بچێتەوە سەر ژیان، نەك لە پشتی دروشمی ئایدۆلۆژییەوە بتخاتە ناو مەرگەوە. لەڕاستیدا تاکە شتێك کە خەتەرە لەسەر ئازادی، بڕوانەبوونە بە ئازادی. ئەوەشی کە بڕوای بە ئازادی نیە، "هەموو شتێك" ئەکاتە دەرفەت بۆ لێدانی ئازادی. کەرەنتینیش بێلایەنەو تەنیا یەکێکە لەو شتانە، نەکئەوەی خۆی لەخۆیدا دژەئازادی بێت! ئازادیی ئێمەش لە حیزبی میلیشیایی و لەناو حیزبی میلیشیاییشدا، لە زاڵبوونی باڵی ئەمنییەوە لە مەترسیدایە، نەك لە کۆرۆناو کەرەنتینەوە. ئازادی ئێمە، لە چەکەوە لە مەترسیدایە، کە دەسەڵات لەبری کۆکردنەوەی، تەوزیعی ئەکات! نەك لە کۆرۆناوە کە خودی چەکی خستە ژێر پرسیارەوەو پێ ی وتین کە دەرمان گرنگترە لە چەکی ئەتۆمی! ئازادی لە عەقڵی دۆگما‌و "فریشتاندنی خۆم و شەیتاندنی ئەو"ەوە لە مەترسیدایە کە هەموومانی تێداین، نەك لە ڤایرۆسێكەوە کە هێشتا هەنێکمانی توش کردوە. ستەمکاریی بەزەرورەت دژەئازادییەو بە بەرنامەو بە پلان و بە ئاگاییەوە لە ئازادی ئەدا. ئازادیش لێرەوە لە مەرسیدایە، نەك لە ڤایرۆسێکەوە کە بێئاگایەو هەر نازانێ ئازادی چیە! ئازادی لە پۆپۆلیزم و لە ختوکەدانی عەقڵی جەمعەوە لە مەترسیدایە، کە نایەڵی عەقڵی فەرد بیربکاتەوەو بڕیاری ئازادانە بدات. نەك لە کۆڤید نۆزدەوە، کە پێش هەرشتێ مرۆڤی خستە بەردەم بیرکردنەوە! ئەبێ ئەوەش بڵێین کە خەڵك بە دوو هۆکار دێنە دەرەوە: جەهل و پێویستی. ئەبێ حکومەت پێویستییەکانی ژیان بۆ هاوڵاتی دابینکا، ئینجا بیانکاتە ژوورەوە. ئەو هاوڵاتییەی کە پێویستی ئەیهێنێتە دەرەوە، جیایە لەوەی کە جەهل ئەیهێنێتە دەرەوە. ئەوەی کە جەهل ئەیهێنێتە دەرەوە، شەقی حەڵاڵکردووەو پێویستە بە هێزو سزا بکرێتەوە ژوورەوە. بەڵام ئەوەی کە بۆ نان دێتە دەرەوە، ئەبێ نانەکەی بەیتێ ئینجا لەڕوتبێ پێ ی بڵێ ی بڕۆ ژوورەوە. کەرەنتینکردنی خەڵکیش بەبێ خەمخواردن لە بژێوییان، بەرپرسیارێتی نیە، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی! خۆ خواهەڵناگرێ حکومەتی ئێمەش شەڕی کۆرۆنا ئەکا. بەس فەرقەکە ئەوەیە، تەواوی حکومەتەکانی دنیا، لە ڕێگەی بەرپرسیارێتییەوە ئەو شەڕە ئەکەن. تەنیاو تاقانە حکومەتەکەی ئێمە نەبێ، کە لە ڕێگەی نابەرپرسیارێتی و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتییەوە شەڕی کۆرۆنا ئەکات!
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ده‌سته پاچه‌یی زانستی پزیشكی له‌به‌رده‌م ڤایرۆسی كۆرۆنادا ، ئێمه ناچاری ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ، داخوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مداین ، یان له سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌و پێشتردا ، مه‌رگی زیاتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی مردن بۆ چه‌ند هێنده‌ی تر ، بێئابڕووی سه‌رانی دنیا له داوای ماڵئاوای كردن له ئازیزان ، ناكرێت هه‌ربه‌و جۆره سه‌یر بكرێت كه ئیتر ئه‌مه ڤایرۆسێكه‌و هاتووه ، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیار له باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌كه‌ین ، ئه‌م ڤایرۆسه چۆن هات و چۆن له پڕدا جه‌نگی به‌رانبه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی راگه‌یاند ، ئایه ئه‌مه له هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه دروست بوو، یان هه‌قیقه‌تێكی سروشتی ، خۆ ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ، دنیای ئێمه ، دنیای مرۆڤایه‌تی ، دنیای پیرو گه‌نج و ژن و پیاوی گۆی زه‌وی ، دنیای هه‌ژاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و مام ناوه‌نده‌كان ، دنیای ساغ و نه‌خۆش و به‌له‌نگازو بێ‌نیشتمان و نیشتمانداران ، دنیای باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه‌كان ، دنیای ئایندارو بێ ئاینه‌كان ، دنیای گشتمانه ، دنیایه‌ك كه خه‌ریك بوو له بیرمان بچێته‌وه ، خه‌ریك بوو له رێگه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه توشی سیل و شێرپه‌نجه ده‌كرا ، ناكرێت هه‌ر به‌و جۆره لێی بگه‌ڕێین ، دنیا به‌س دنیای سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و مناڵه‌كانی ئه‌وان نیه ، هی هه‌موومانه ، هی ئه‌وانه‌شه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری زه‌ویان نه‌داوه ، نه‌كۆمپانیا ، نه شه‌ڕ ، نه‌چه‌ك و چۆڵ ، نه‌بیره نه‌وت ، نه‌میدیا ، نه‌مافیا ، نه‌چه‌ته‌یان نیه‌و به‌یانیان به قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێر له خه‌و هه‌ڵده‌ستن ، ئێواران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گوێ بۆجریوه جریووی چۆله‌كه‌ی سه‌رداره‌كان راده‌گرن ،كاتێك هه‌موویان ده‌یانه‌وێت تا به‌یانی جێ خه‌وێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه ، به‌ڵام به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ، له‌و سه‌رداره‌ی كه هیچ چۆله‌كه‌یه‌ك له‌وی تر زیاتر جێ داگیر ناكات ، ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه كه هێشتا له جوانی سروشت ده‌ڕوانن ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری ئاسكێك ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكێك هه‌بێت بۆ یه‌كدی بگێڕنه‌وه . دنیا به‌س هی ئه‌وانه نیه كه‌زه‌وی پیس ده‌كه‌ن ، كه دوانه ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كه‌ن به هه‌ناسه‌ی زه‌ویدا ، كه ته‌نگ به ماسی و نه‌هه‌نگ و ئاژه‌ڵه‌كانی ناو ده‌ریاو زه‌ریاكان هه‌ڵده‌چنن ، كه رۆژ نیه هه‌زاران جۆری چه‌كی تازه دروست نه‌كه‌ن ، دنیا هی ئه‌و پیاوه‌شه كه به‌ڕیشێكی سپی و ته‌سبیحێكه‌وه به یانیان زوو ده‌چێته سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له خودا ده‌پاڕێته‌وه ئه‌مڕۆ بۆ مرۆڤه‌كان رۆژێكی باش بێت ، هی ئه‌و كرێكاره‌شه كه كاتژمێرێك پێش له خه‌وهه‌ستانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه سرودی ئینته‌ر ناسیونال ده‌ڵێت ، سرودێك كه باسی رزگاری ئینسان ده‌كات ، هی ئه‌و مناڵه‌شه‌كه جانتاكه‌ی ده‌كاته شان ، ئه‌و كابانه‌ش كه هێشتا له‌و په‌ڕی دنیا ده‌یه‌وێت چه‌ند نانێكی گه‌رم بۆ مناڵه‌كانی بكات ، ئه‌و عاشقه‌ش كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ چۆن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت ، ئه‌و نوسه‌ره‌ش كه ده‌یه‌وێت دوابه‌شی رۆمانه‌كه بنووسێ ، دنیا به ته‌نێ هی ئه‌وانه نیه كه له شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و قسه‌ی زل ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه شاشه‌كانیان داگیر كردووه ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه كه هه‌رگیز هیچ كامێرایه‌ك وێنه‌یان ناگرێت ، ئه‌و دكتۆرانه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆرۆنادان ، ئه‌و په‌رستارو فریشتانه‌ی به بزه‌یه‌كی شیرینه‌وه ئومێدی چاكبوونه‌وه به نه‌خۆشه‌كان ده‌به‌خشن ، دنیا هی ئه‌و ساوایه‌یه كه ئێستا له دایك ده‌بێت، ئه‌و خاتونه‌ی دوای چه‌ندین ژان چاوه‌كانی ده‌بنه گۆمی فرمێسك و رووه‌گه‌شه‌كه‌ی له ته‌ك دڵۆپه ئاره‌قه‌كانی سه‌ر گۆنایدا ده‌بنه جوانترین تابلۆ ، دنیای هی هه‌موومانه نه‌ك گروپێكی چڵێس و مه‌ترسیدارو شه‌ڕه‌نگێز كه ده‌یانه‌وێت چه‌رخه‌كه به ئاره‌زووی ئه‌وان بسوڕێت . ئێمه ملیاره‌ها خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه ئاشتی و ئارامی و سفره‌یه‌كی ساده‌و دڵێكی پڕ له خۆشه‌ویستیمان ده‌وێت ، ئێمه له‌وه زیاترمان ناوێت كه هه‌مانه ، كه‌به‌شی رۆژێكمان ده‌كات بۆ ژیان ، كه ده‌توانین به‌شی دوو رێبواریشی لێبده‌ین ، كه پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بێت ده‌ڵێین ده‌شێت په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵه‌كانیشمان له بیر بێت ، ئێمه نه‌چه‌كمان ده‌وێت ، نه‌تانك و زریپۆش و نه‌داگیر كردنی زه‌وی خه‌ڵكی تر‌و نه‌بیره نه‌وت ، ئێمه دنیایه‌كی ئارام و بێكێشه‌مان ده‌وێت ، دنیایه‌ك تێیدا سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه مشه‌خۆرو چه‌نه‌بازه‌كان بێده‌نگ بن و ژه‌نیارو گۆرانیبێژه‌كان پڕمان كه‌ن له ئاواز.