ئاسۆ حاجی ئەو ئاڵۆزیەی گروپێکی ناو یەکێتی دروستی کردووە دوو ئامانجی هەیە یەکەمیان پەیوەندی بەناوخۆیی یەکێتیەوە هەیە بۆ زیاتر خۆ سەپاندن و بەهێزکردنی ئەو گروپە بە سەرۆکایەتی لاهور جەنگی لە سەر حیسابی لاوازکردنی کوڕەکانی مام جەلال بە تایبەتی قوباد تاڵەبانی کە سەرۆکایەتی تیمی یەکێتی دەکات لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا،ئامانجی دووەمیشیان لادانی سەرنجی خەڵکە لەسەر ئەو کەتنەی ئەو گروپەکە کردی لە رادەستکردنەوەی تێکۆشەرێکی رۆژهەڵات بە کۆماری ئیسلامی ئێران،شاردنەوەی هەردوکیشیان لە پەنای قوڵکردنەوەی ململانێ لەگەڵ پارتی ناونیشانێکی داتاشراوە و چەند بارەیە،چوونی هێزێکی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ پەیوەندی بە پارتیەوە نیە چونکە ئەو کارە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کراوە کە سەرۆکی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگەش بووە لە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە،پرسی تەقینەوەی جەماوەری لە سەرتاسەری کوردستان بە رووی ئەو گروپەی ناو یەکێتی لە بەرامبەر رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی پەرچەکردارێکی جەماوەری بوو و پەیوەندی بە هیچ حیزب و لایەنێک نەبووە. هێنانە گۆڕی پرسی پشت گوێ خستنی دەڤەری سلێمانی و جیاکردنەوەی لە شارەکانی دیکە لە قەوانێکی کۆن و سواو زیاتر نیە و بە گوێرەی زانیاریەکانی من پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو دەڤەرە لەوانەی دیکە زیاتر نەبێت کەمتر نیە و حکومەتی هەرێم کار بۆ کاڵکردنەوەی ئەو بیرە نەزۆکەی شارچیەیی و ناوچەگەری دەکات کە خزمەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان ناکات. بەهانەی یەکێتی بۆ خۆ دزینەوە لەو بەرپرسیارەتیە مێژوویەی هاوشان لەگەڵ هەردوو هێزە سەرەکیە پێکهێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر شانی لێدانەوەی قەوانی"ئێمە لە حکومەت بەشدارین و هاوبەش نین" بە نیەتەی خۆیان وەک پاڵەوان و سەرکەوتوو بە خەڵک بناسێن و هەموو کێماسیەکانیش بۆ لایەنەکانی دیکە بەجؽبهێلن. لە نزیکەی سی ساڵی رابردوو یەکێتی لە هەموو هەڵبژاردنەکان لە یەکەمینیەوە لە ساڵی ١٩٩٢ تا دواهەمینی لە ساڵی ٢٠١٩ یان دەنگی دووەم یاخود سێیەمی بەدەستهێناوە بەڵام هەرگیز ملی بۆ ئەو ئەنجامانە نەداوە و بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە کە یەکێتی یەک کورسی هەبێ یان سەت ، دەبێ لە حوکم و بەڕێوەبردنی کوردستان هاوبەش بێت و هەرواش بووە،لە ساڵی ١٩٩٢ یەکێتی لە بەرامبەر پارتی بە جیاوازی دوو کورسی دۆڕاندی کە دەبوا پارتی حکومەت پێکبهێنێ و یەکێتیش ببێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لە جیاتی ئەوە ، یەکێتی هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی کرد و پارتی بۆ دروست نەبوونی شەڕ لە کورسیەکی خۆی بۆ یەکێتی خۆش بوو و مۆدێلی پەنجا بە پەنجا کە ئێستاش گەلی هەرێمی کوردستان باجی دەرهاوێشتە خراپەکانی دەدا داهێنانی یەکێتیە. ئێستا دوای تێپەڕبوونی بیست و حەوت ساڵ و لە دۆخێکی وا هەستیار و چارەنووسسازدا کە هەموو جیهان بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنێ و دابەزینی لەناکاو و زۆری نرخی نەوت هەڕەشە لە ئابوری جیهان دەکا و خەریکە توشی قەیرانێکی گەورە و جدی بکات،یەػێتی لە جیاتی ئەوەی وەک چۆن لە بردنی نزیکەی نیوەی بودجە و داهاتی حکومەت هاوکار و هاوبەش بێت لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە،هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە چۆن لە سەر حیسابی ژیان و چارەنووسی خەڵک دەسکەوتێکی حیزبی و لە ناو حیزبەکەشیدا دەسکەوتێکی شەخسی و تاقمێک قازانج بکات کە هەموو ئامانجەکەش لێی خۆ بە پاڵەوان کردنی کەسێک یان چەند کەسێکن کە رۆژێک بەشێک نەبووینە لە چەرمەسەری و نەهامەتیەکانی ئەو میللەتە بەڵکو کەسانێکن بچووکترین دەرفەتیان بۆ دروست بووبێت ئەوە میللەتیان بە خاکەوە فرۆشتووە. یەکێتی کە باس لەوە دەکا هاوبەشی حکومەت نیە و تەنها بەشدارە، لە جیاتی ئەوەی هەڵوێستی کشانەوە بێت لە حکومەت و چۆلکردنی گۆڕەپانەکە بێت بۆ لایەنەکانی دیکە تا کاربکەن و کارنامەی خۆیان جێبەجێ بکەن،لەلایەک بە جولاندنی هێز هەڕەشەی دروست کردنەوەی شەڕی براکوژی دەکا،لەلایەکی دیکەشەوە خەڵک هاندەدات کە پابەند نەبن بە بڕیار و رێنوماییەکانی حکومەت بەبێ گوێدان بەوەی کە خەڵک توشی کۆرۆنا دەبێ و ژیانیان دەکەوێتە مەترسی،تەنها لە پێناو ئەوەی کەسێکێکی هەڵتۆقیو و دەرهاویشتەی سەفقەیەکی خیانەتکارانە وەک پاڵەوان خۆی نمایش بکا. لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم پارتی کە هێزی براوە و یەکەمی هەڵبژاردن بوو یەکێتی خستە بەردەم بژاری بەشداریکردن یان نەکردن لەو کابینەیەدا چونکە پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هێزەکانی دیکە بە ئاسانی و بەبێ گرفت دەیانتوانی کابینەکە پێکبهێنن و یەکێتیش دەیتوانی ببێتە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن و کاری سیاسی خۆی بکات،یەکێتی رایگەیاند کە بەشداری حکومەت دەبێ و بەبێ یەکێتی ناتواندرێ حکومەت پێکبهێندرێ،هەموو ئەو لێدوانانەشی هەڕەشە بوون بۆ سەر بارودۆخی سەقامگیر و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستان،لەو رووەوە پەیامەکەی یەکێتی ئاشکرا بوو کە "ئەگەر یاری نەکەم یاریگاکە تێکدەدەم". یەکێتی بەشداری یاریەکە بوو و تیمەکەی لە حکومەت هاوبەشی هەموو کار و بڕیارێکن و بەشێکی سەرەکی جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیەن کە هەرسێ لایەنی سەرەکی پؽکهێنەری حکومەت پارتی،یەکێتی و گۆڕان پێکەوە دایانڕشتووە و دەنگیان لەسەر داوە و لەوەتەی ئەو کابینەیە دەست بەکاربووە تەنانەت یەک بڕیاریش بەبێ بەشداری و راوێژی هەموو لایەنەکان نەدراوە. ئێستا کە یەکێتی کە دەبینی خەڵک رووبەڕووی دۆخێکی تەنگ و کێشەیەکی گەورەی تەندروستی دەبنەوە کە کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان بە توندی دروست کردووە،خۆی لە خەڵک و پێداویستیەکانیان دوور دەخاتەوە و لە جیاتی کردار دەست بۆ هەندێک دەستەواژەی بەتاڵ دەباتەوە کە پێشتر تاقیکراونەتەوە و لە ختوکەدانی هەست و سۆزی خەڵک فەشەلیان هێناوە،بە دڵنیایەوە ئەوجارەش فەشەل دەهێنەوە،چونکە ئەو کەرستانەی ئێستا لەبەر دەستی ئەو کەسانەن کە خەون بە لەناوبردنی ئەزموون و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەبینن لەو کەرستانە ناکاریگەرترن کە لە سەردەمی فرۆشنی کەرکوک وەدەستیان هێناوە.
فهرهاد حهمزه بۆ یهكهم جار له مێژوودا نهوت وهك چهكێكی سیاسی له جهنگی ئۆكتۆبهری ساڵی 1973 نێوان عهرهب و ئیسرائیل بهكارهات ، لهو كاتهوه تا ساڵی 2017 ههرچی داڕمانی نرخی نهوت ههبووه ههمووی فاكتهری سیاسی ڕۆڵی باڵای ههبووه و ئهمریكا ویستوویهتی زیانی ئابووری گهوره به نهیارهكانی وهك روسیا و ئێران بگهیهنێت خۆشی لهو لاوه عهمباره ستراتیجییهكانی له نهوتی ههرزان پڕ دهكرد چونكه ئهمریكا خاوهن بهرههمێكی نهوتی كهم بوو له چاو پێویستییهكانی ، زیاتر پهنای بۆ بازاڕی جیهانی دهبرد . بهڵام له ساڵی 2017 به دواوه نهوتی بهردین (النفط الصخری-shale oil ) هاتۆته مهیدان و بڕی بهرههم هاتووی ڕۆژ به ڕۆژ زیاد دهكات ئێستا كۆی بهرههمی نهوتی ئهمریكا دهگاته 10 ملیۆن بهرمیل له ڕۆژێكدا كه ئهمه وایكردووه ئهمریكا له وڵاتێكی بهكاربهرهوه ببێته وڵاتێكی بهرههم هێن . ئهو ڕق به ڕقێیهی ئهم دواییهی نێوان روسیا و سعودیه داڕمانێكی مێژوویی نرخی نهوتی لێكهوتهوه به جۆرێك ئێشهكهی گهیشته سهر كۆمپانیا ئهمریكییهكان و ههندێكیانی مایه پووچ كرد، ههر بۆیه ئیدارهی ئهمریكا به گورجی كهوتنه خۆیان بۆ چارهسهری دۆخهكه ، پهیوهندی بهردوامیان به لایهنه پهیوهندی دارهكانهوه كرد تا له ڕۆژی 10 ی نیساندا ههموو لایهك ڕێككهوتن لهسهر ئهوهی ههر یهك له وڵاتانی ئۆپك و روسیا 10 ملیۆن بهرمیلی ڕۆژانه كهم بكهنهوه ئهمریكا و چهند وڵاتێكیش 5 ملیۆن بهرمیل . ئهگهر له ههریهك لهم سێ دهوڵهته (ئهمریكا – روسیا – سعودیه) بپرسین كێ براوه بوو كێ دۆڕاو . سعودیه خۆی به سهركهوتوو ئهزانێ چونكه بهرههمی نهوتی به روسیا داگرت كه پێشتر ئاماده نهبوو ئهو كاره بكات ، روسیاش خۆی به براوه ئهزانێت دهڵێت توانیم بڕی بهرههمهێنانی كارگه ئهمریكییهكان كهم بكهمهوه ، ئهمریكاش خۆی لهوان به كهمتر نازانێت چونكه به قهناعهتی خۆی توانی پیشهسازی نهوتی ئهمریكی له مایهپووچ بوون بپارێزێت . بهڵام له ڕاستیدا ههر سێ لایهن به دۆڕاو دهژمێردرێن چونكه زهبرێكی ئابووری گهورهیان بهركهوت ، براوهی مهیدانهكه وڵاتانی بهكاربهری نهوت بوون وهك چین ، به گوێرهی ههواڵهكان له ماوهی شكانی نرخی نهوتدا هاوردهی چین له نهوت به ڕێژهی 4,5% زیادی كردووه . ههرچهنده له هیچ قۆناغێكی مێژوویدا ڕێكخراوی ئۆپك بهو بڕه نهوتی كهم نهكردۆتهوه بهڵام ئاماژهكان پێمان دهڵێن ئهم ههنگاوهش بۆ ئهمساڵ له نرخی نهوت ئهوهنده بهرزناكاتهوه چونكه فاكتهرهكانی شكانی بازاڕی نهوت وهك خۆی ماوهتهوه . كۆمپانیای نهوتی باكوور
پەیكار عوسمان "پارتی و یەکێتی" یەك شتەو دوو شت نین. گەمژانەترین تێگەیشتن لە پارتی و یەکێتی، ئەوەیە کە لایەکی ئەم شتەت لێببێ بە شتێکی تر! ئەم شتە یەك شتەو لە هەر لایەکیدابیت، لە هەمان شتدایت. بۆئەوەشی لەم ئاردە پاکبیتەوە، ئەبێ خۆت لە هەمووی بتەکێنیت، نەك لە بەشێکی. یەعنی هەرئەونە بەس نیە کە پارتی نەبیت، ئەبێ پارتی و یەکێتیش نەبیت. هەرئەونە بەس نیە کە یەکێتی نەبیت، ئەبێ یەکێتی و پارتیش نەبیت. بەڵام هەرئەونەش بەس نیەو ئەبێ وا خۆت بتەکەێنیت، کە هیچ شتێك نەتباتەوە سەر پارتی و یەکێتی، تەنانەت دژایەتییەکەشیان! ئاخر دژایەتی پارتی و یەکێتی، فۆڕمێکی تری مانەوەیە لە پارتی و یەکێتیدا، وەکچۆن دژایەتی دین فۆڕمێکی تری مانەوەیە لە دیندا. کە تۆ دژی پارتی و یەکێتیت و ئەمەت لا "ئامانجە". ئیتر یان ئەبیت بە مینی حیزبێکی هاوشێوەی پارتی و یەکێتی. یان ئەبی بە کەسێکی جنێوفرۆش کە ئیشوکارت هەر جنێودانە بە پارتی و یەکێتی. دەی ئەمانەش هەر فەسادو ستەمکارین و ئێمەش ئەبێ دژی خودی فەسادو ستەمکاریی بین، نەك دژی پارتی و یەکێتی و هەر شتێکی تر. ئێمە ئەبێ دژی پارتی و یەکێتی و هەرشتێكبین لە فەسادو ستەمکارییدا، نەك لە خودی خۆیاندا. ئەگەر لە فەسادو ستەمکاریدا دژی شتێك بیت، ئیتر خۆت نابیتەوە بەو شتەو بە فاسدو ستەمکار. بەڵام ئەگەر دژایەتی پارتی و یەکێتی ئامانج بێت، ئیتر گرنگ نیە تۆ خۆت چیت، گرنگ ئەوەیە دژی پارتی و یەکێتی بیت. لێرەشەوە گەندەڵەکانی ترو پارتی و یەکێتییەکانی تر دروست ئەبن، وەكئەوەی کە هەن! پارتی و یەکێتی، هێڵی فەسادن، بەڵام دژەکانیشیان، فەسادی تەریبن. چونکە هەموو سیاسەتیان کورتکردەوە لە دژایەتی پارتی و یەکێتیدا، نەك لە خودی سیاسەت و لە دژایەتی فەسادو ستەمکاریدا! ئەوەی کە دژایەتی پارتی ئامانجەکەبێت، یەکێتی بەرهەمهێنا کە پارتییەکی ترە. ئەوەشی کە دژایەتی "پارتی و یەکێتی" ئامانجبێ، گۆڕان و نەوەی نوێ ی بەرهەمهێنا، کە فۆڕمێکی تری پارتی و یەکێتین. ئێمە هێڵێکمان هەیە کە سیاسەتی یەکسان کردوە بە دژایەتی پارتی. هێڵێکی ترمان هەیە، کە تۆزێ بازنەکە فراوانتر ئەکاو سیاسەت یەکسان ئەکا بە دژایەتی "پارتی و یەکێتی"هەردوکیان. هەردو هێڵەکەش هیچی لەپارتی و یەکێتی کەم نەکردو پارتی و یەکێتییەکانی تریشی بۆ دروستکردین! ئەبێ سیاسەت بەرینەوە بۆ ئەو خاڵەی کە (موجەڕەد دژایەتی شتێك، ناکاتە شتێکی تر.) ئەشێ هەر ئەوبیت و دژیشی بیت. ئەشێ دژیشی بیت و هەر ئەوبیت. وەك یەکێتی کە دژی پارتیەو خۆی پارتییەکی ترە. وەك ئەوانەی کە دژی پارتی و یەکێتین و خۆیان نوسخەکانی تری پارتی و یەکێتین. یان وەك ئەو هەموو گەندەڵەی کە دژی گەندەڵیین! سەرەتای ڕاستەقینەی سیاسەت، ئەوەنیە کە ئەو چیە. ئەوەیە کە تۆ خۆت چیت. ئەوەی کە لەوەوە دەسپێئەکا، کۆمەڵێ نوسخەی تری ئەو دروستئەکاتەوە. وەك ئەو هەموو نوسخەیەی پارتی کە هەمانە. ئەوەشی کە لە خۆتەوە دەسپێبکات، شتێکی جیاواز لەو "لە پارتی" بەرهەمئەهێنێ کە هێشتا نیمانە! عەقڵی سیاسی ئێمە نەخۆشە، چونکە لەسەر بنەمای ئەوی شەیتان دامەزراوە. بۆئەوەی چاکبێتەوە، ئەبێ لە ئەوەڵەوە سیاسەت لەسەر بنەمای "منی چی" دەستپێبکەینەوە. نێوانی "فاشیزم و یەکترقبوڵکردن" تاڵە موویەکەو بابەتی هەردوکیان ئەوە. بەڵام لە یەکەمدا "ئەو" بۆ سڕینەوەو لە دووەمدا "ئەو" بۆ پێکەوەژیان. تۆ ناتوانی ئەو قبوڵبکەیت، ئەگەر سیاسەت لە شەیتاندنی ئەوەوە دەستپێبکەیت. ئەبێ سیاسەت لەخۆتەوە دەستپێبکەیت و نەیەڵی "تۆ" ببیتە کەرەستەی شەیتاندنی "ئەو". لەسەرەتاوە پارتی خۆی داهێنەری تێزی ئەوی شەیتانەو دەرەوەی خۆی ئەکات بە شەیتان. ئینجا خەتی جەلالی و یەکێتی، بەهەمان چەك لە پارتی ئەدەن و سیاسەت یەکسان ئەکەن بە دژایەتی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی. دواتر گۆڕان دێ و بە هەمان چەك لە یەکێتی ئەداو دواتریش نەوەی نوێ بە هەمان چەك لە گۆڕان ئەداو لەکۆتاییشدا یەکێتی خۆی چەكەکە هەڵئەگرێتەوەو سیحری دژەپارتییەکانی پێ بەتاڵئەکاتەوە! هەڵەیە موعارەزوبوون کورتکەیتەوە لە قەناتێکی خەبەریدا. ئاخر ئەوکات، دەسەڵات قەناتێکی باشتر دروستئەکاو ئەوەی تۆ بازاڕی نامێنێ و ناچارئەبی دایخەیت. هەڵەیە ڕۆشنبیرو میدیای سێبەری خۆت، ناوبنێ ی میدیای ئازادو ڕۆشنبیری سەربەخۆ. چونکە ئەویش ئەتوانێ هەمان یاری بکاو سێبەری خۆی دروستبکات. یان ئەسڵەن خۆی عەزێت ناداو هەر سێبەرەکانی تۆ ئەکڕێتەوە! هەڵەیە دژایەتی گەندەڵی، کورتکەیتەوە لە دژایەتی پارتیدا، چونکە ئەمە کارێکی هێندە هیچە، تەنانەت بە یەکێتیش ئەکرێ، کە ئەو خۆی پارتییەکەی ترو گەندەڵێکی ترە! هەڵەیە ئازادیخوازی و بوێری و ئەمشتانە، کورتکەیتەوە لە جنێودان بە پارتی و یەکێتیدا. چونکە ئەوکات، ئیتر پارتی و یەکێتی خۆیان جنێوەکان بە یەکتر ئەدەن و ئەو چەکەشت بەدەستەوە نامێنێ و ئیفلاس ئەکەیت! پارتی و یەکێتی هەرئەوەن کە هەن، هەر چەتەو مافیان و لەوە زیاتر نین. بەڵام سیاسەت هەر دژایەتی ئەوان نیەو زیاترە لەوە. ئاخر ئەگەر سیاسەت هەر ئەونەبێت، ئیتر لە شوێنێکدا ئەوان خۆیان، دژایەتییەکەی خۆیان ئەکەن و تۆش دەسبەتاڵ ئەمێنیتەوە! پارتی و یەکێتی بەو هەموو پۆخڵەواتەوە، هەر نیوەی سیاسەتیان ناشرینکرد. نیوەکەی تری سیاسەت ئەوانە ناشرینیان کرد، کە سیاسەتیان یەکسانکرد بە جوێندان بە پارتی و یەکێتی! پارتی و یەکێتی چەتەی سیاسین و نوقتە. بەڵام بەرگری ئەوەنیە کە شەوو ڕۆژ پێیان بڵێین چەتە. ئاخر ئەوە دە ساڵ زیاترە، ئێمە خەریکی ئەوەین، چیمان کردوە جگە لەوەی چەتەکانی تریشمان ئیزافەکرد، بۆ چەتەیی پارتی و یەکێتی؟ لەڕاستیدا پارتی و یەکێتی، هەر ئەو بەشەی کۆمەڵگایان خەسارنەکردوە، کە کۆیلەو گیرۆدەی پارتی و یەکێتین. بەڵکو بەشێکی تریشیان خەسارکردوە، کە کۆیلەو گیرۆدەی دژایەتی پارتی و یەکێتین! ئاخر موجەب و سالبی شتێك، دوو سەری هەمان شتەو کاتێ تۆ لە موجەبی شتێکەوە ئەچیتە سالبەکەی، هێشتا هەر لە هەمان شتدایت، ئەگەرچی وائەزانی تێتپەڕاندوە! با بپرسین ئەم هەموو دژەپارتییە، بۆچی خۆشیان کۆپی پارتین، یان دواجار ئەبنەوە بە پارتی؟ وەڵامەکەی زۆر سادەیە: چونکە دژی شتێك شتێکی تر نیەو دەرکەوتەیەکی تری هەمان شتە! شتێکی ترو جیاواز ئەوەیە کە لە بوونەوە سەربەخۆیەو بوونەکەی لەسەر دژایەتی و کاردانەوەی شتێك دانەمەزراوە. یەعنی واز لە چەلەحانێ ی پارتی و یەکێتی بێنە. ئەوە شەڕێکە تەنیا باڵانسی خۆیانی پێئەکەن و خۆیانی پێ قەڵەوئەکەن لەسەر حسابی تۆ. بەهەمان شێوە، واز لە چەلەحانێ ی موعارەزەو دەسەڵات و دژایەتی پارتی و یەکێتیش بێنە. ئەوەش هەر جۆرێکی ترە لە باڵانس و هەنێکی تر نانی لەسەر ئەخۆن و هیچ پەیوەندی بە نانی منو تۆوە نیە! هەبوو هونەرەکەی هەر ئەوەبوو کە لەسەر شاشە جنێوی بە پارتی و یەکێتی ئەدا. ئێستا پەرلەمانتارەو بە تورەکە پارە وەرگرێ. تۆ واتئەزانی ئەو پاڵەوانەو شتێکی موهیمی بۆکردویت، لەکاتێکا ئەو هەر ئەوەی کردوە، کە ئێستا کادرانی پارتی و یەکێتی، خۆیان بەیەکی ئەکەن! دەی ئەگەر ئەوە پێوەری پاڵەوانێتی بێت، کەواتە ئەم دەمشڕانەی پارتی و یەکێتیش، هەریەکەو پاڵەوانێکن! کاتێ حیزبەکان بۆ گەمژەکردنی تۆو بە پارەی خۆت، دەیان کەناڵت بۆ دروستئەکەن. تۆ ناتوانی ئەم کەناڵانە داخەیت و پارەکەی بگەڕێنیتەوە بۆ خزمەتی گشتی. بەڵام خۆ ئەتوانی سەیریان نەکەیت و بە فیکەیان هەڵنەپەڕیت! کاتێ حیزب بە پارەی تۆ، سەدان "پەیج" بۆ فیتنەچێتی و بۆ شەڕی خۆیان دورستئەکەن. تۆ ناتوانی ئەمانە داخەیت و پارەکە بگەڕێنیتەوە بۆ گیرفانی گشتی. بەڵام ئەتوانی بە ئەنلایکێك سیحرو کاریگەرییان بەتاڵبکەیتەوە! کاتێ هەنێ کەس، نەخۆشن و لەڕێگەی بەرهەمهێنانی ڕق و جوێنەوە هەن، "کە ئەوە خراپترین فۆڕمی بوونە". تۆ ئەنفرێندو ئەنفۆڵۆیان بکە، با تۆش توش نەبیت، چونکە ئەوە نەخۆشییەکی گوازەرەوەیە! ئیهمالیانکە با ئەوانیش چاكببنەوە، چونکە ئەو نەخۆشییە بەس ئەو چارەسەرەی هەیە! ئێمە کە خەمی چاکسازیمان هەیە، با لەخۆمانەوە دەستپێبکەین و فەیسبوکەکەمان پاكبکەینەوە لە ئەکاونت و پەیجەکانی جوێن و ڕق و فیتنە. ئێمە کە ئیرادەو هەستی بەرگریمان هەیە بەرامبەر بە ستەم و فەساد. با شۆڕشی ئەنلایك دەستپێبکەین، بەرامبەر بە پەیجەکانی ستەم و فەساد. چارەسەری ئێمە تەنیا تێگەیشتنەو بۆئەوەی تێبگەین، ئەبێ لە شەپۆلەکانی ڕق دابەزین. ئاخر هیچ شتێك وەکو ڕق ناچێتەوە سەر جەهل و هیچ شتێك وەکو جەهل ناچێتەوە سەر ڕق! تۆڕی کۆمەڵایەتی کاریگەری گەورەی هەیە لە ئاڕاستەکردن و دروستکردنی ڕای گشتی. پارتی و یەکێتی و ئەوانیتریش، لە ڕێگەی پەیجی موخابەراتی و خەبەری فەیکەوە، کۆنترۆڵیان کردوەو بەردەوام شەپۆلی گێژکردن دروستئەکەن و هۆشی ئێمەی پێڕائەماڵن. جا تۆ لە دژەهێرشێکداو بە چەن کلیکێك، ئەتوانی ئەو پەیجانە ڕاماڵیت و دەرفەتی هۆشیاری بە خۆت بدەیتەوە. تێبینی: ١- مەبەستم ئەوەنیە ئەو پەیج و ئەکاونتانە بسڕینەوە کە فکری جیاواز لە فکری ئێمە بڵاو ئەکەنەوە. ئەمانە تەواو پێویستن بۆ کرانەوەو فرەیی و جیاوازیی و یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان. تەنیا مەبەستم سڕینەوەی ئەوانەیە کە جوێن و ڕق و فیتنە بڵاوئەکەنەوەو ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئارامیی دەروونیمان ئەشێوێنن. ٢- دووەم ئەگەر ئەکاونتی من بەنیسبەت تۆوە لەو بابەتەبوو، قەرزارمبی ئەگەر لەمنەوە دەستپێنەکەیت. چونکە من خاتری تۆ ناگرم و ڕەنگە لە تۆوە دەستپێبکەم! دواجار ئەزانی چی لێگەڕێ با شەڕی حیزبەکان، نانخۆرەکانی خۆیان بیکەن. ئەوە ئیشی خۆیانەو باری خۆیانە. بەڵام بۆ منو تۆ، بارەو کورتانیش.
زەبەنگ بەهادین خاتونی راوێژكاری ئهلمانیا (ئهجیلا میركڵ) زۆر كارامانه توانیویهتی سهرۆكایهتی وڵاتی ئهڵمانیا بكات لهگهڵ ئهوهی كه ئهڵمانیا پێكهاتووه له 16 شازده ههرێم ئهمه پێی دهوترێت هونهری بهرێوهبردن وسهركردایهتی سهركهوتوو, كاتێك وشەی سهرۆك دهدرێته پاڵ كهسێك دهبێت ههموو خهسڵهتهكانی سهرۆكی تێدا بهدیبكرێت, یهكێك لهگرنگترین خهسڵهتهكان یهكسانی بینین ویهكسانی مامهڵهیه له بهرێوهبردندا . له ناو ههرێمی كوردوستانی باشوردا تا ئێستاش ساغ نهبۆتهوه ئایا حكومهتی مهرجعه بهسهرۆكایهتی بهرێز (مسعود بارزانی) باوك, یان حكومهتی سهرۆكایهتییه بهسهرۆكایهتی برازا بهرێز (نچیرقان بارزانی) سهرۆكی ههرێم, یاخود حكومهتی پهرلهمانیه كهسهرۆك وهزیران دهسهلاتی بهرێوهبردنی ههبێت لهژێر چاودێری پهرلهماندا بهسهرۆكایهتی بهرێز (مسرور بارزانی) كوری گهوره, یاخود زیاتر حكومهتی حیزب وبنهماڵهكانه. ئهمهی ئهم چهند رۆژه دهگوزهرێ لهههرێمدا نهك بهتهنها ئێستا بگره ههمیشه دوو ئیدارهی بهروونی دیاره لهبهرێوهبردن وئیدارهدانی زۆنی زهرد وزۆنی سهوز كهچهندێك زاڵه بهسهر عهقلیهتی ههردوو حیزبی دهسهڵاتدار له ههرێمی كوردوستان, بهڵام زۆر جار لەكاتی تهنگانهو گرفتەكاندا دوو ئیدارهی زیاتر زهق دهبێتهوه ئاماژهكانی روونتر دهخوێندرێنهوه، لهسهرهتای پهیدابوونی پهتای كورونا ركابهریهكی زهق دهبینرێت له نێوان ئیدارهی ههولێر وئیدارهی سلێمانی تهنانهت لهژمارهی توشبووان وله ژمارهی چاكبوهكان لهژمارهی تێستهكان له پێشكهشكردنی خزمهتگوزاریهكان, تهنانهت لهو یاسا ورێنمایانهی دهردهكرێت لهههردوولا. ئهوهی كهزۆر روون وئاشكرایه كهرتی تهندروستی لهسلێمانی زۆر باشتر ماوهتهوه له بهرئهوهی تا ئێستاش زۆرینهی سێكتهرهكان حكومین و نهكهوتونهته دهست سهرمایهداران و كهرتی تایبهت, ههرچی ههولێره بورای پزیشكی زۆرتر بهرهو كهرتی تایبهت رۆشتووه كه نهنگیهكانی ئهم جۆره لهكاتی نههامهتیه گهورهكاندا دهردهكهوێت, بۆیه دهبینین سهرهرای هاوكاری كهمی حكومهت بۆ سیكتهری تهندروستی سلێمانی لهگهڵ ئهوهشدا سلێمانی باشتر زاڵبووه بهسهر كۆسپهكاندا و له پێشتره له رێژهی چاكبونهوهی له فایرۆسهكه, باشترین بهڵگهش ئهو قسانهی پارێزگار سلێمانیه كه وهك دوا هاواره بۆحكومهت تا بههانایهنهوه بێن, گهر ئهو قسانهی ئهو بهرێزه دوورن له راستی فهرموو با وهزیری ناوخۆ ئیجرائاتی یاسایی بكات بهرامبهری ئهگهر راستیشه كهواته بۆ ئهم جیاكاریه ئهگهر ئهمه تۆخكردنهوهی دوو ئیداری نیه؟ زینی وهرتێ، كهركوك، مهخمور، دێگهڵه، ئهمانه دهبێت بهردهوام ترسبن له مێشكی خهڵكدا بۆ زیندووبوونهوهی دوو ئیدارهی, رۆژێك رێگهنادرێت غاز لێرهوه بروا رۆژێك رێگهنادرێت بهنزین لهوێوه بێت بهردهوامی جیاوازی مامهڵه دهبینین, لهههولێر وا بروا شهقامی 200 مهتریش دهستپێدهكات له سلێمانی نهك 100 مهتری بكره حكومهت ئامادهی 75 مهتریش نیه دروستبكات، بۆ كۆكردنهوهی داهاتی ناوخۆ كارهكان به زووی جێبهجێدهكرێن بهڵام بۆ بهخشینهكان زۆری دهوێ تا نوسراو بۆ وهزارهتی دارایی دهكرێت بۆ دابهشكردنی هاوكاریهكان . لێرهدا ئەوەی جێگهی تێرامان وهستانه ههڵوێستی سهرۆكی ههرێمه كه لهسهر كۆی ئهم كێشانه هیچ قسهیهكی نیه هیچ ههلوێستێكی نیه لهكاتێكدا پێویست بوو بهرێزیان بهاتنایهته سهرخهت وئهو ترس و جیاوازیهیان برهوانایهتهوه لای خهلك . كۆرونا خهڵكی گیرایهوه بۆ نیشتیمان پهروهری بهڵام جوڵانی هێزهكان دووباره رۆحی نهتهوایهتی كالدهكاتهوه لای خهلك, قهدهغهی هاتووچۆ پابهندبوونی خهلكی نیشاندا بهیاسا ورێنمایهكان, بهڵام رهتكردنهوهی لامهركهزیهت وحساب نهكردن بۆ یهكتری لهیهكه كارگێریهكان یاساكانی شكاندهوه . ئهوه خهڵك نیه باسی دوو ئیدارهی دهكات یان زهقیدهكاتهوه ئهوه حیزبهكانی دهسهڵات خۆیانن بهكردهوهكانیان لهرێگهی كادر و لایهنگرانیانهوه ترسێك وخهمێكی دی بۆ خهڵك زیاددهكهن, ههندێك جار خهلك له بێزاربوونی له دووبارهبوونهوهی ئهم دۆخه ترسناكانه دهگاته تینی ودهڵی پێوهدان خۆشتره له گیزهگیز, فهرموون ئهگهر پێتانناكرێت بهشێوهیكی سیستماتیكی تهندروست بهریوهبهرن با به شێوهی لامهركهزیەت ببرێت بهرێوه . له ئێستادا تواناكانی ههر یهك له سهرۆكایهتی ههرێم و پهرلهمان و مهرجهع دهردهكهوێت تا بزانین وڵاتی ئێمه لهژێر سایهی چ دهسهلاتێكدا گوزهردهكهین تا ئهویان بهێلینهوه ئهوانی دی لابهرین ونهبن بهبارگرانی بهسهر حكومهتهوه ئهوكات حكومهت پارهیهكی باشی بۆ ئهگهرێتهوه ئهتوانێت لهسوودی هاوڵاتیانن بهكاریبهَنێـت . ئێستا پێویستمان بە کەسێکە هەموو ئەم خەمانە برەوێنێتەوە کەسێک بە ئاراستەیەکی نەتەوایەتی راستەقینە سەرکردایەتی بکات کەسێکمان ئەوێ دۆخەکان بباتە کەناری ئارامی ، بە تایبەت لەم ساتانەدا کە بەڵایەکی تەندروستی بەرۆکی جیهانی گرتوە کە بە دڵنیای لە دوای ئەمە گرفتی ئابوری دروست دەبێت ئێستا ئەرکی سەرۆکی هەرێم لە هەموو کات گرنگترە کە بتوانێت باڵانس رابگرێت و بتوانێ بە یەک چاو سەیری هەموو پارچەکانی هەرێم و کوردوستان بکا ، ئەوەی خەڵک دەترسێنێ ئەوە خەڵک خۆی نی یە ئەوانەن کە سود مەندن لەو کارە .
شوان حەمە هەموو ئاماژەکان زەنگی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەکەی مەسرور بارزانی لێدەدەن! ئەگەرچی مەسرور بارزانی لەپێکهێنانی کابینەی حكومەتدا توانی یەکیتی و گۆڕان کۆبکاتەوەو کابینەیەکی حکومی پتەو پێکبێنێت، بەڵام لەدرێژەی پرۆسەی بەڕێوەبەرایەتیدا تا ئاستێکی زۆر کەمتەرخەم و بێتوانا بووە. ململانێ شاراوەو ژێربەژێرەکانی نێوان مەسرورو نێچیرڤانی ئامۆزا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی سەرمایەدارە نزیکەکانی نێچیرڤان بایکۆتی حکومەت بکەن، بەتایبەت لەقەیرانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لەهەرێم. دوای گەیشتنو بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ هەرێم، مەسرور بارزانی هاوشێوەی میرەکانی سعودییە، لەدەڤەری بارزان خۆی دابڕاندووەو وەک پێویست ئاگاداری دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ماڵی خەڵکی هەرێم نییە. پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان لەخراپترین ئاستدایە. لێدوانی توندو ڕەخنەیی پارێزگاری سلێمانی دژ بەحکومەت و تۆمەتبارکردنی حكومەت بەوەی دەستی بەسەر هاوکارییە ماڵییە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەکاندا گرتووە، هەڵدانەوەی سەری ئەو مەنجەڵەیە ماوەیەکە لەناوەوە قوڵپ دەدات. گەمارۆی درێژماوەی کەمپی مەخمورو هاوکاری میتو یارمەتیدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیاو شەهیدکردنی چەندین گەریلا لەزینی وەرتێ، نەک تەنها هەرەشە لەهەڵوەشاندنەوەی کابینەی حكومەت دەکات، بەڵکو مەترسییەکی ڕاستەقینەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمەکەو ئەگەرەکانی دروستبونی شەڕی ناوخۆو دەستێوەردانی زیاتری میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی لەباشووری کوردستان.
عهدالهت عهبدوڵڵا پاراستنی ئاسایش و ئارامی ههرێم و رێگرتن له فیتنهو بهریهككهوتنی نێوان هێزه كوردییهكانمان له باشوور، زیاتر له رێگایهكی ههیه، شاڕێ تهنها بریتییه له دوورخستنهوهی داگیركهر لهسهر خاكی ههرێمی كوردستان. ئهم ئهركه تهنها، هی حكومڕانان نییه، پێویستیی بهلێكگهیشتنێكی نهتهوهیی ههیه لهگهڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا. لهرواڵهتدا، ئهزانم كه دۆزینهوهی رێگهچارهی مهبدهئییانهی ئهم پرسه سهخت دهرناكهوێت!، بهڵام له گهوههردا دوو بهربهستی یهكجار گهوره ههن كه ههم ئهم شاڕێیه كوێر دهكهنهوه، ههم دهرگای گرژیی ئهمنی و بگره ئهگهری بهریهككهوتنهوهی سهربازیی نێوان هێزهكانمان بهكراوهیی ئههێڵنهوه. بهربهستی یهكهم، پارتی دیموكراتی كورستانه كه بههۆی شهڕیی ناوخۆیی(1994-1998) و ئاسهوارهكانی و ئهو پهیوهندییه ستراتیژییهی كه لهگهڵ توركهكاندا ههیهتی، ناتوانێ بچێته ناو هیچ ستراتیژێكهوه كه مۆركێكی نهتهوهیی ههبێ و پاڵپشتیی توركهكان له هێشتنهوهی هاوسهنگیی هێزی ناوخۆیی ههرێمدا بدۆڕێنێ كه لهمیانهی شهڕی ناوخۆی ههرێمدا بهدهستیهێناوهو لهڕێگهیهوهو لهكاتی خۆی ههڵكشانی سهربازیی هێزهكانی یهكێتیی بهرهو كۆنترۆڵكردنی ناوچهكانی بادینان ڕاگرت. بهربهستی دووهم، پارتی كرێكارانی كوردستانه كه به پاساوێكی ئایدیۆلۆژیی(كوردستانه ههمووی یهكه) ناچێته ناو هیچ رێككهوتنێكی نهتهوهییهوه كه تایبهتمهندێتیی ههرێم لهبهر چاوبگرێ و پێگهو چالاكی و بارهگاكانی ئهو له باشووردا سنوردار بكاو ناچار به گواستنهوهی تهواوهتی خهباتی چهكداریشی بكات بۆ باكوری كوردستان و ناو خاكی توركیا كه شوێنی راستهقینهی ئهو خهباتهیه. ئهم دوو بهربهسته، ههردووكیان، وهك یهك، له خزمهتی ستراتیژی مانهوهی سوپای داگیركهری توركیان لهناو خاكی ههرێمدا كه زیاتر له 18 بارهگاو سهربازگهی لهسنوری نفوزی پارتی دیموكراتدا لێداوه ( ئهمه جگه له شانهكانی MIT!) و سهدان كۆمپانیا كه ئهركێكی سهرهكیی بهشێكی زۆریان بهستنهوهی جومگهی ئابوریی ههرێمه به توركیاوهو لهوێشهوه كۆنترۆڵكردنی سهربهخۆیی بڕیاری ئابووریی ههرێم. بهم مانایه، ئهمڕۆ و بگره له مێژه، بهرپرسیارێتییهكی گهوره دهكهوێته ئهستۆی پارتی كرێكاران و پارتی دیموكراتی كوردستان. رهچاو نهكردنی ئهم بهرپرسیارێتییه دهبێته سهرچاوهیهكی كراوهو بهردهوامی گرژیی ئهمنی، دهشبێته وێرانبوونی ئاوهدانیی ناوچه سنوورییهكانی ههرێم و لهناوبردنی ئابووریی كشتوكاڵیی باشوور له بهشێكی بهرفراوانی سنوری نێودهوڵهتیمان و له ههمووشیان مهترسیدارتر درێژهكێشانی مانهوهی ئهرتهشی داگیركهری توركیا لهناو خاكی ههرێمی كوردستان.
مەریوان وریا قانع کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و لە زیاد لە شوێنێکی جیھاندا خەڵکانێکی زۆری نەخۆشخست و ژیانی لە چەندەھا کەسی تر سەندەوە، کە سەرەتاکانی کارەنتینەکردن و ڕێگرتن لە کۆبوونەوەی گەورەی خەڵک لە شوێنە گشتییەکاندا پێشنیارکرا و دەستیپێکرد، لەوانەش داواکردن لە ئیمانداران کە نەچنە مزگەوت و شوێنە دینییەکان و بە شێوەیەکی دەستەجەمعی نوێژەکانیان نەکەن، دواتریش چاخانە و قاوەخانە و یاریگاکان داخران، چەندەھا دەنگی نەشازا و نابەپرسیار، پەڕگیر و تۆمەتبەخش، ھاتنەکایەوە و گاڵتەیان بە ڤایرۆسەکە دەھات و وەک پیلانێک بۆ سەر دین و بیروباوەڕەکانی ئەوان وێنادەکرا. لەم ڕەوتەدا چەندان مەلا و بکەری دینیی نمایشکەر و چەندان چالاکەوانی دینیی دۆگمایی ھاتنەدەنگ کەوتنە پەلاماردانی ئەوانەی کە پاراستنی ژیانی مرۆڤیان بەگرنگتر دەزانی، بە ژیانی مرۆڤە دینییەکانەوە، تا نمایشێکی دینیی شانۆیی و تا دەرکەوتنێکی نارسیستیانە لەناو ڕووبەری گشتیدا. (تا ئەمڕۆش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەناو گروپە دینییە ئەرتۆدەکسیی و داخراوەکان و لەناو دیندارە ئوسوڵیی و دۆگماییەکاندا زیاتر بڵاوترە تا لەناو گروپەکانی تری کۆمەڵگادا. لە شوێنێکی وەک ئیسرائیلدا جولەکە توندڕە و ئوسوڵییەکان زۆر زیاتر تووشی کۆرۆنا بوون تا ئیماندارە ئاساییەکان تا ئەو شوێنە حکومەتی ئیسرائیل پۆلیس و سوپای ناردۆتە سەریان بۆ ڕێگەگرتن لە تێکەڵبوون و کۆبوونەوەیان). لەپاڵ ئەم بکەرە دینیانەدا ھەندێک فەیلەسوف لەسەر ھەمان نەغمەی مەلاکان کەوتنە گاڵتەکردن بە ڤایرۆسەکە و بە جدی وەرنەگرتنی ھەڕەشە ترسناکەکانی. ئەگەر دینییە دۆگماییەکان ڤایرۆسەکەیان وەک ”سەربازی خودا“ نمایشیانکردبێت بە بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لە دوژمنانی ئیسلام و سزادانی کافران، فەیلەسوفێکی وەک ”ئاگامبن“یش کاردانەوەکانی بەڕووی ڤایرۆسەکەدا وەک پیلانی دەوڵەت بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکان و کۆنترۆڵکردنی ھەمەلایەنتری مرۆڤەکان وێناکرد. ئاگامبن باسکردنی ڤایرۆسەکە و پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وەک پیلانی دەوڵەت و دەسەڵات وێناکرد. لە گاڵتەکردندا بە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە ھەمان ڕوانینی دۆناڵد ترامپی ئەمريکیی و بۆریس جۆنسنی بریتانیی و جاری بۆلۆسۆنارۆی بەرازیلی ھەبوو. من لەو سەرەتایەدا نووسینێکم لەژێر ناونیشانی ”پیاوانی دین و فەیلەسوفەکان بێدەنگ بکەن“ لەسەر لاپەڕەی فەیسبوکەکەی خۆم بڵاوکردەوە. ڕاستەوخۆ لە لایەن ئیسلامیی و نائیسلامییە دینییە ئوسوڵیی و سەلەفی و پەڕگیرەکانەوە کەوتمە بەر ھێرشێکی گەورە و ھەمەلایەنەوە، کە ئاکارێکی ڕێکخراوی ھەبوو، نەک کاردانەوەیەکی ئاسایی. داواکردنی ڕێگرتن لەکۆبوونەوە دینییەکانیان وەک سوکایەتی بە باوەڕ و پیرۆزییەکانی خەڵک و وەک گاڵتەکردن بە دین و بە خودا لەقەڵەمدا. لە ھەمانکاتدا ھەندێک لە خۆ بە فەیلەسوفزانەکانی کوردیش ھێرشی ئەوەیان کردە سەرم کە گوایە من دژ بە بیرکرندەوە و دژ بە فیکرێکم بچێتە ئەودیوی ڕوانینی ”خەبیر“ و پزیشک و پۆلیسەکانەوە، ئێستا ئیتر کە لانیکەم ٧٠ تاقیگە و لابۆری زانستیی لە دەیان شوێنی جیھان و لەناوەوە و دەرەوەی دەیان زانکۆ لە زانکۆ گرنگەکاندا سەرقاڵی دۆزینەوە و بەرھەمھێنانی ڤاکسیێن و دەرمانێکن دژ بەم ڤایرۆسە و بەمەش لە ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسییە کوشندەکانی ڤایرۆسەكە، دەڵێم ئێستا ئیتر ئاشکرایە ئەوەی کە دەبێت بدوێت و قسەکەری یەکەم بێت زانست و پەتاناسەکانن، ئێستا ئیتر ئاشکرایە زانست چ ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگا ھاوچەرخەکاندا دەبینێت و ئاشکارادەبێت گەر زانست نەبێت مرۆڤایەتی چۆن بەرگەی ڤایرۆسێک لە ڤایرۆسەکان ناگرێت. بێگومان ھیچ یەکێک لەو تاقیگا و زانکۆ و سێنتەرە سەرەکیی و بنەڕەتیانەی خەریکی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەکان، ھیچیان لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا نین و ھەموویان، ھەر ھەموویان، لە بەشە ”کافر“ەکەی دونیادان. ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە ئاوڕێکی سەرەتایی بدەینەوە و بزانین تا ئەم ساتە چ شتێک لەم قەیرانەدا لە ھەموو شتەکانی تر گرنگتر بووە؟ بە بۆچوونی من چوار ڕاستیی لە ھەموو شتەکانی تر گرنگترن: یەکەمیان، گرنگیی زانست و شیکردنەوەی زانستییە کە ئاسۆیەک بۆ ڕزگاربوون لە ڤایرۆسەکە و بۆ بەگژاچوونەوە و سنوورداریکردنی ھەڕەشەکانی دەستنیشاندەکات. دووھەم: گرنگیی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە پێویستن. ئەمانەش خۆیان لە ژمارە و جۆری نەخۆشخانە و بوونی ئامێری پێویست و دەستگەیشتن بە داو و دەرمان و بوونی شارەزایی پزیشکییدا ئەبینێتەوە. سێھەمیان: بوونی حکومەت و ناوەندێکی سیاسیی کە قابیلی باوەڕپێکردن و متمانە بن، بۆئەوەی سیاسەتێکی گشتیی دەستنیشانبکات لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ھەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسەکەدا. چوارھەم؛ بوونی کۆمەڵگایەک کە لانیکەم زۆرینەی ھەرەزۆریان ھەستکردن بە بەرپرسیارێتیی و خۆشویستنی ژیان ئاراستەی بکات و لەو ساتەوەختە تایبەتانەدا ھۆشیارانە و ڕەخنەگرانە گوێ لە ڕێنماییەکان بگرێت. ئێستا ئیترکاتی ئەوە ھاتووە ئەو عەقڵیەتە خورافییەی کە پێیوایە ئەم ڤایرۆسە ”سەربازی وون“ی خودایە و ئەو لەو بەرزاییەوە ناردویەتیی بۆ ئازاردانی مرۆڤەکان بەخۆیدا بچێتەوە و داوای لێبوردن لە سەرجەمی ئیمانداران و ئەوانیتری بێئیمانیش، بکات. ھەروەھا کاتی ئەوەشە ئەو عەقڵیەتەی کە پێیوایە ئەم ڤایرۆسە پیلانی دەوڵەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ و سنووردارکردنی ئازادییەکانیەتی، ڕەخنەیەکی ھەمەلایەن لە خۆی و لە کەرەستەکانی بیرکردنەوەی بگرێت. ھەندێک سات ھەن پێویستیان بەوەیە مرۆڤ بەر لەوەی سەیری کەسانی تر بکات و ئەوان بنرخێنێت، سەیری خۆی بکات و خودی خۆی بنرخێنێت. کۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەیە کە ئەم ھەلی بەخۆداچوونەوە و خۆدروستکردنەوەیە دەبەخشێت. مرۆڤی بەرپرسیار ئەو کەسەیە کە ئەم بەخۆداچوونەوەیە ئەنجامئەدات.
مەجید ساڵح مامۆستا سەڵاحودینی موهتەدی جارێک بۆی گێڕامەوە لە شەستەکاندا لاوانی رۆژەڵاتی بۆ پشتیوانی شۆڕشی ئەیلول ببوین بەدوو دەستەوە، دەستەیەک کەئێمە بووین و پێشتر هاتبووین و نەهامەتییەکانمان دیبوو دەمانووت وا باشە کەس نەچێت دەستەکەی دیکەش دەیانووت وا چاکە بچین، وەک ئەو شیعرەی کامیل کە دەڵێ: لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل" من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی «١» پاش ھێنانەوەی شێخ مەحمود لە ھیندستان و دامەزراندنی کابینەی دووەم لە ١٥ تشرینی یەکەمی ١٩٢٢، ئێنگلیزەکان بە مەبەستی یەکخستنی تواناکانی کورد بۆ دژایەتی کردنی تورکەکان، خۆیان لە سمکۆی شکاک نزیک کردەوە و داوایان لێکرد سەردانی شێخ مەحمود بکات بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بکات لە تورکەکان دوور کەوێتەوە. لە ١٩٢٣/١/١٠ سمکۆ ھاتە سلێمانی و بوو بە میوانی مەلیکی کوردستان، بەڵام لە جیاتی ئەوەی سمکۆ شێخ قائیل بکات لە تورک دوور کەوێتەوە، شێخ سمکۆی ھێنایە سەر ئەوباوەڕەی لە ئینگلیز دوور کەوێتەوە و خۆی لە تورک نزیک بکاتەوە. سمکۆ کە چەند مانگێک پێش ئەو سەردانە بە دەستی تورکەکان زیانێکی گەورەی پێ گەیشتبوو و تەنانەت کوڕەکەشیان بە دیلی بردبوو، بەو خەیاڵە گەڕایەوە کە تورک ھاوکاری دەکات، بەڵام بەداخەوە تورک نەک ھاوکاری ئەوەی نەکرد، بەڵکو بەتەواوەتی پشتی لە شێخ مەحمودیش کرد و ھەردوکیانی بە گورگانە خوارد دا. ئەوەبوو سمکۆ تا شەھید بوونی بە شاخ و کێوەکانەوە مایەوە و لە ئێران و ئینگلیز و تورکیاش قاچاخ بوو. شێخیش لێرە دەستی لەبنی ھەمانەکە دەرچوو ھەم حکومەتی لەدەستدا و ھەمیش بوو بە باعیسی پەرێشانی سمکۆ. «٢» دوای روخانی کۆماری کوردستان و ئاوارە بوونی سەدان کادیر و سەرکردەی حزبی دیموکرات، ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول ھەناسەیەکی بەبەری نەوەی دووەمی کادیر و پێشمەرگەکانی حزبدا ھێنایەوە و ئیتر بە ئاشکرا ھاتن بەدیوی باشوردا و جگە لە ھاوکاری شۆڕشی ئەیلول دەستیان دایەوە بە بووژانەوەی حزبەکەیان و تەنانەت کاریان گەیاندە بەڕێخستنی جەنگی پارتیزانی. بەڵام زۆری نەبرد بەھۆی دابەشبوونی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول بۆ باڵی جەلالی و مەلایی، دیسانەوە ئەوان بوون بە قوربانی و چەندین قارەمانی وەک سلێمانی موعینی و مەلا ئاوارە و ھاوڕێکانی بوون بە قۆچی قوربانی لێک نزیک بوونەوەی پارتی و شای ئێران. کە شا روخا دیسانەوە کوردەکانی رۆژھەڵات بەدەستی باشورییەکانەوە «پارتی» نەحەسانەوە و شانبەشانی پاسدار شارەکانیان لە چنگ دەرھێنان. «٣» کە راپەڕین ی ١٩٩١ سەریگرد و سوپای عێراق باشوری کوردستانی بەجێھێشت، زیادەڕەوی نییە گەر بڵێم رۆژھەڵاتییەکان لە ئێمە زیاتر دڵیان بەوسەرکەوتنە خۆش بوو، چونکە لێرە ھەر دوای یەک دوو مانگێک ئاودیوکردنی ژێرخانی ئابووری وای لە خەڵک کرد دڵیان سارد بێتەوە، بەڵام ئەوان ئامادە بوون ھەموو چالاکییە سەربازییەکانیان راگرن لە پێناوی سەرکەوتنی ئەزموونی باشور. تەنانەت بەرگەی ئەو زنجیرە تیرۆرەیان گرد کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا پێشمەرگەو کادیرەکانیانی گرتەوە. لەوەش زیاتر چاویان لە ئاست هێنانی پاسدار بۆ سەر بارەگاکانیان نوقاند و دانیان بە خۆیاندا گرت.. هەرکاتێک باشورییەکان لێیان قەومابیت، رۆژەڵاتیەکان دەرگای ماڵەکانیان واڵاکردوە و خۆیان لە ئاستیاندا بە خاوەن ماڵ نەزانیوە.. مستەفا سەلیمی، لەترسی مەرگ پەنای بۆ باشور هێنابوو، رێک وەک ئەو رۆژهەڵاتیانەی لەشەستەکان و حەفتاکاندا لەترسی دەسەڵاتی حەمەرەزا شا خۆیان دەکرد بەم دیودا، نەدەبوو بەو ئاسانییە تەسلیمی مردن بکرێتەوە، کە کراش نەدەبوو بیانو و پاساوی بۆ بهینرێتەوە، لەوەش خراپتر هاودەنگ لە گەڵ داگیرکاراندا کار بۆ شێواندنی مێژووی بکرێت..
دیفاع ھەركی ماوەیێ چەند رۆژانە، سەرۆكێ پەرلەمانا عێراقێ، محەمەد حەلبووسی ل جھێ بەغداد، ل باژێرەكی دی پێشوازی ژ وەفدێن نافخۆی و جیھانی دكەت. محەمەد حەلبووسی كو لسەر پشكا پێكھاتەیا سونەیان سەرۆكێ پەرلەمانێ یە، نھا ب ھێزترین سیاسیێ سونەیان دھێتە ھژماردن، ماوەیەكە ل باژێرێ "فەلوجە" یێ گرێدایێ پارێزگەھا ئەنبار پێشۆازیێ ژ وەفدێن نافخۆی و جیھانی دكەت. وێ یەكێ ژی چەندین خاندن بۆ دھێنە كرن، ژبەر كو پشتی ژناڤبرنا دەستھەلاتا بەعس ل ساڵا ٢٠٠٣ێ، چ باژێرن سونەیا نەبوونە جھێن كومبوونا بەرپرسێن پلە بلند، زۆربەھیا كومبوونان ل بەغداد و ھندەك ژ ی ل نەجەف و كەربەلا دھاتنە كرن، ژ بۆ ئێك ئالیكرنا ئاریشەیێن عێراقێ و رەنگە ئێدی فەلوجە ژی ناڤەندەكا دی یا بریار دانێ بیت ل عێراقێ. یێك ژ خاندنێن دی بۆ وی بابەتی ئەوە كو ھەر ئێك ژ ( ئەمەریكا و توركیا و ئوردن و وەلاتێن كەنداڤێ) بخازن جارەكا دی پێكھاتەیا سونەیان ھەتا رادەیەكی رولەكی بەرچاڤ پێ بدەن د گۆرەپانا سیاسیا عێراقێ دا. یێك ژ بەڵگەیان بۆ وی بابەتی ئەوە كو ئەمەریكا زۆربەھیا ھێزێن خۆ بۆ پارێزگەھا ئەنبار ڤەگوھاستنە، ھەروەھا سیستەمێ دژە موشەك ژی ل وێ پارێزگەھەێ جێگیركریە، ھەر دەمێ بخازن وێ ناڤەندا بریار دانێ بپارێزیت. ھەروەھا بەریا دەمەكی چەند چاڤكانیێن عەرەبی بەلاڤكربوون، كو ل وەلاتێ ئوردنێ محەمەد حەلبووسی دگەڵ ھەریك ژ نوونەرێ ئەمەریكا و توركیا و سعودیە، ئوردن لسەر ھەبوونا رولێ پكھاتەیا سونایە د بریارێن عێراقێدا كو ببوون. ئارمانجا ئەمەریكا چیە فەلوجەی بكەتە جھێ بریاردانێ؟ ئەمەریكا دڤێت وەك كارەتەكا فشارێ دژی ئیرانێ و شیعەیێن عێراقێ وی رولی بۆ سونەیان بزڤرینت، ژبەر كو پرانیا شیعەیێن عێراقێ دوستێن ئیرانێ نە، دژی رولێ ئەمەریكانە، ھەروەھا ئەمەریكا دخازیت، ھاوسەنگیا ھێزێ بۆ عێراقێ بزڤرینت. ژلایەكی دی ڤە، پرانیا سەركردەیێن ئەمەریكا گەھشتنە وێ باوەریێ، كو وان عێراق رادەستی ئیرانێ كریە و پێدڤیە وێ شاشیا خۆ راستڤەكەن.
بەشدار عوسمان دۆخەکە لەوە تێپەڕیوە جارێکیتر خەڵک بڕاوا بکات پارە نییە، داهات کەمە، قەیران و کێشە و گرفت هەیە، چونکە رۆژانە بەچاوی خۆی دەبینێت بەرپرسان و بەچکەکانیان و دەست و پەیوەندەکانیان چۆن دەژین و لەچ رەفاهیەت و خۆشگوزەرانییەکدان، خەڵک چاوی هەیە و شاشەکانی لێدیارە، دەزگای راگەیاندنی بە( فول ئێچ دی ) دەکەوێتە کار و پێشکەوتووترین وەسائیلەکانی سەردەم و سوپایەک لە کارمەند و راگەیاندنکاری بۆ دابین دەکرێت، دەگەڕێ و دەپرسێت، ڤێلا و کۆشک و ریزە سەیارەکان و ئەو لەشکرە لە چەک بەدەست بەچی دەژیەنرێت؟! گوێچکەی هەیە و دەبیستێ بزنسی بەرپرسان لە وڵاتاندا گەیشتووەتە چ ئاستێک، هۆشیارە و تێدەگا ئەکتیڤیی و چالاکییەکانی دەزگا نهێنی و جاسوسییەکان بۆ پاراستنی دەسەڵات و حزب و خێزانەکان حکومڕانەکان، چ ئیمکانیاتێکی ماددیی پێویستە. سێ دەیەیە داهاتێکی بێشوومار و بێ حیساب و کتاب لەم وڵاتەدا هەبووە، لە داهاتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و داهاتی سنوورەکان و بە هێڵی ئاسمانیی و داهاتی ناوخۆ و بازرگانیی دەرمان و سەیارەوە، تادەگات بە کێشانەوەی زیاتر لە (١٠٠میلۆن دۆلار) لە بەغدا و نەسریە و هاوکاریی وڵاتان. بەپێی بەڵگە سەلمێنراوەکانیش بەشێکی زۆری ئەو داهاتە براوەتە دەرەوە و بەگەڕخراوە، سەدان ملیۆنێر و دەیان ملیاردێر لەژێر سێبەری خێزانە سیاسییەکان بەم داهاتە پێگەیشتن و سەرکەوتن، پشکی کەسانی نزیک لە بەرپرسان و خێزانە سیاسییەکان لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دنیا بەرزبوویەوە، کڕینی ریزە شوقە و دوورگەی گەشتیاریی و گەڕەک لە شار و پایتەختەکانی دونیا بووە سەردێڕی هەواڵەکان. ئیتر لەوە زیاتر برسییکردنی خەڵک و شاردنەوەی کرێی رۆژانەی کارکەرەکان هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێ. نزمبوونەوەی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەس لە کوردستان نەبووە، تا بیکەن بە بەهانە بۆ زیاتر هەژارکردنی کەمدەرامەتان و گلدانەوەی مووچەی مووچەخۆران لەبانک و ژێر زەمینەکان، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاش کوشندەتر لە ئێمە دووچاری بوون و لەڕێگای کێشانەوەی پارە و داهاتەکانیان لە وڵاتانیتر و شوێنیتر بەهەموو شێوەیەک لەهەوڵدان زیانەکان و کاریگەریی دۆخەکە لەسەر ئابووریی وڵاتەکەیان کەمبکەنەوە، هیچ منەتێکیشی تیا نییە و هەر پارەی خەڵکە، بۆ نمونە قەتەر دڵنیایی داوەتە خەڵکەکەی بەگێڕانەوەی پارەکانی لە وڵاتانیتر دەتوانێت ئەو دۆخە تێپەڕینێت و کاریگەریی لەسەر ژیان و بژێوی خەڵکەکەی نەبێت. هیچ گومانێکی تێدانییە، بەرپرسانی کوردستانیش بەم داهاتەی لە ماوەی حکومڕانیان کۆیانکردووەتەوە بەگێڕانەوە و هێنانەوەی قەترەیەک، دەتوانن ئەم دۆخە تێپەڕینن و لێنەگەڕین جارێکیتر مووچەخۆران بڕژێنە سەر شەقامەکان، دەستگێڕەکان بێکار و مناڵەکانیان بێ نان بن، پیر و پەککەوتەکان بێ دەرمان بن، گەنجانی دەرچوو بێ ئومێد بن و رێگای کۆچبەریی بگرنەبەر و ببنە خۆراکی قڕش و ماسییەکان لە ئیجە. تەنها بڕی ئەو پارەیەی لە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتییدا دانرراوە و لە کرێکاران وەرگیراوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ زیاتربووە لە ٤٠٠ ملیار دینار، پارەی گیرفانی خۆیانە و بۆیان بگێڕنەوە. هەڵخەڵەتاندنی خەڵک ئەوپەڕی سپڵەیی و بێ مۆراڵییە بۆ دەسەڵاتێک، کە بوونە ملیاردێری پێوانەیی بەداهاتی خەڵک و ئێستاش ئامادەنەبن دڵنیایی بدەنە خەڵک تەنها لەبرسان نامرن!، ئارامیی خەڵک سنووری هەیە، ئاخنینی کەسانی ناڕازیی بۆ هەموو کاتێک مەیسەر نابێت، پارەی سپی هەیە بیهێننەوە.
خالید رەزا پێشنیارێک بۆ بەڕیز لیژنەی باڵای بەرەنگار بونەوەی کۆرۆنا لە هەر چوار پاریزگاکەی، هەریم. پەتای کۆرۆنا هەموجیهانی روبەروی قەیرانی گەورەی تەندروستی و ئابوری کردۆتەوە. هەندێک لە ولاتەکان، هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتاکەوە، ڕیوشوینی توندیان گرتە بەر و، خۆش بەختانە، بە زیانی گیانی کەم وا خەریکە لێێ دەرئەچن. هەندێک ولاتی تر لەسەرەتاوە کەمتەرخەمیان کرد و، کاتیک کەوتنە خۆ بەداخەوە ڤایرۆسەکە زەفەری پی بردن، ژیرخانی تەندروستی ئەو ولاتانە بەرگەی نەگرت و زیانی گەورەی مرۆیی لێ دان، بە نمونە ئیتالیا و ئیسپانیا وئەمریکا. لە هەریمی کوردستانیش، لەگەل دەرکەوتنی پەتاکە، حکومەتی خۆ جێیی سڵیمانی ودواتریش هەریم ڕیوشوینی خۆپاراستن یان گرتە بەر و، لەچاو لاوازی ژیرخانی تەندروستی هەریم دا، خۆش بەختانە تا ئاستیکی باش بەریان بە تەشەنەکردنی پەتاکە گرتوە. لەم بارەیەوە جیگەی ریز و دەسخۆشی لیکردنن. بێگومان گرتنە بەری ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن بۆ قوتار کردنی ژیانی مرۆڤەکانە. راستە لە گرتنە بەری ڕیوشوینی توندا، بەناچاری ئازادی هاتوچۆ لە مرۆڤەکان ئەسێنرێتەوە. بێگومان لە دوڕییانی ڕیگرتن لە مردنی بەکۆمەڵی مرۆڤەکان و، سنوردار کردنی کاتی ئازادی هاتوچۆدا، یەکەمیان هەڵدەبژێری. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تائیستە ناوەندە زانستیەکان بلاویان کردۆتە، بلاوبونەوەی ئەم پەتایە هەمو دونیا بە ریژەی جیا جیا ئەگرێتەوە. بەپێی شیکردنەوەی پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی گشتی و ژینگەی هۆلەندی لەسەر داتاکانی ولاتەکە بلاوی کردۆتەوە. پیشانی ئەدا لە 81٪ خەلکی پەتاکە بەسوکی ئەگرن، یان هیچ نیشانەیەکیان لێ دەر ناکەوێ. لە سەدا 14٪ ش بە قورسی ئەیگرن و پێویستیان بە نەخۆشخانە ئەبێ. لەسەدا 5٪ یش کوشندەیە و پێوستیان بە یەکەی چێودیری چر ئەبێ. وەک باسمانکرد، پەتاکە هەر بلاو ئەبێتەوە، ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن ئەبێ بۆ ئەوە بێ کە بە خیرایی بلاو نەبێتەوە، بۆ ئەوەیە بەربەربەستی لەبەردەمدا دابنرێ تا بە شێنەیی بلاو ببێتەوە. بۆ ئەوەی ژیرخانی تەندروستی بەرگەی بگرێ. لە ئیسپانیا، ئیتالیا، ئەمریکا بەهۆی کەمتەرخەمیان لە درەنگ گرتنە بەری ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن، ڤایرۆسەکە بە زویی بلاو بوەوە و ژیرخانی تەندروستی ولاتەکان بەرگەی نەگرت، بۆیە ژمارەی مردوەکان زۆر بون. هەمومان لەڕیی سۆسیال میدیاوە دیمەنە ناخ هەژینەکانمان بینی کە چۆن خەلک لە ناوقاوشەکان، لەسەر جادەکان ئەمردن، لە هەندیک حالەتدا پزیشکەکان بەناچاری ئەبو بریار لەسەر ئەوە بدەن کام بەرکەوتە بژی، یان بمرێ! جونکە ئەبو لەسەر ئەگەری زیاتر کانسی ژیان کامیان بخریتە ژیر یەکەی چێودیری چرەوە، لەبەر نەبونی یەکەی پێویست.!! ولاتەکانی تر دەرس و پەندیان وەرگرت و زوتر کەوتنە خۆیان و توانیان بە توندکردنی ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن ، ریگە لە خیرا بلاوبونەەی ڤایرۆسەکە بگرن و هاو تەریب کەوتنە بەهیزکردنی ژیرخانی تەندروستی ودابینکردنی پیداویستیەکانی خۆپاراستن و ئامادەکردنی نەخۆشخانە و یەکەی چێودیری چر. توند کردن یان خاوکردنەوەی ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن، بە قەدەغەی هاتوچۆشەوە، ئەبێ لەسەر بنچینەی بەرگە گرتنی ژیرخانی تەندروستی بێ. ئێستە بە سەرنج دان لە ژیرخانی تەندروستی کوردستان، ئەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئایە ژیرخانی تەندروستیمان تاچەند ئامادەیە، چەند یەکەی چێودیری چر مان هەیە، خوانەخواستە لە حالەتی بڵێوبونەوەی زۆردا، ئەتوانین چەند نەخۆش پیکەوە وەربگرین؟ بۆیە ئەبێ زۆر بە وریاییەوە بڕیار لە شلکردنی ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن، کردنەوەی بازار، هەڵگرتنی قەدەغە کردنی هاتوچۆ بدرێ. ڤایرۆسەکە هیشتا لە ناوماندایە و هیچ گەرەنتیەک نیە بۆ دوبارە سەر هەڵنەدانەوەی. نایی کەم بونەوەی ژمارەی توش بوان، وامان لێبکا پشتینی لێ بکەینەوە، چونکە ئەم ڤایرەسە توانای بە خێرایی بڵێو بونەوەی هەیە، بە جۆرێک هەر کەسێک ئەتوانی دوو تا سێ کەس توش، بکات. بە دوبارە بونەوەی ئەم توش کردنە بۆ ماوەی دەجار، ئەوا وەک لیکۆلینەوە زانستیەکان ئاماژەیان پیداوە لە نیوان کەسی یەکەم بۆ کەسی دەیەم دا، ئەتوانن زیاتر لە دوو هەزار کەس بە شیوەی هیشویی توش بکەن. بۆیە نایی بەهیچ جۆریک ئەم مەترسی خیرا بڵێو بونەوەیە نادیدە بگیرێ و، کەم تەرخەمی تیا بکرێ. ڕاستە ڤایرەسی کۆرۆنا (COVID19) زیانی زۆری گیانی و ئابوری داوە، بەلام لە لایەکی ترەوە، بەهۆی گرتنە بەری رێوشوینەکانی خۆپاراستن و قەدەغەی هاتوچۆ و، کەمکردنەوەی کارگەکانەوە، ژینگەی ولاتانی دونیای بەریژەیەکی بەرچاو پاککردۆتەوە. پاکی ژینگە راستەخۆ پەیوەندی بە ژیانی مرۆڤ و هەمو زیندەورێکەوە هەیە. قەژەغەی هاتوچۆ کاریگەری گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی ڕیژەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن (Co2) لە هەوادا هەیە. بۆیە پیشنیار بۆ لیژنەی باڵا ئەکەم، هەرکاتیک بەپێی کاریگەریەکانی ڕێوشوینەکان گەیشتنە ئەو بروایەی کە دەس بە جوڵەی هاتوچۆ بکریتەوە بە پێویستی ئەزانم: # پێرەوی ژمارەی تاک و جوت بکەن، ژمارە تاکەکانی ئۆتۆمۆبیل، لە رۆژە تاکەکانی هەفتەدا، مۆلەتی لیخوڕین یان بدرێتێ، ژمارە جوتەکانیش لە رۆژە جوتەکانی هەفتەدا. خیزانەکان فیری ئەوە بکرێن ئەگەر بۆ حالەتی پێویست نەبێ ئۆتۆمۆبیل بەکار نەهێنن. لەجیاتی رۆژانە بازار بکەن، ئەکرێ هەفتەی جاریک بە ئۆتۆمۆبیلەکانیان بازاڕ بکەن و شتومەکی پێویست بکرن. # لە پێرەوکردنی تاک وجوت دا بە پێێ رۆژەکانی هەفتە. جوت ەکان، چوار رۆژ و، تاک ەکان سێ رۆژ ئەبێ. ئەمەش لاسەنگی و نادادی دروست ئەکات. بۆیە: # زۆر گرنگە رۆژیک لە رۆژە جوت ەکان، بکرێ بە رۆژی پیادە. ئۆتۆمۆبیلی خزمەتگوزاری،دەوڵەتی، پۆلیس ، ژئاسایش، ئەمبولانس و، پاک و خاوینی جادە و بانەکان. ناگرێتەوە ئەمەش ئەبێە رۆژیکی کەڵتوری بۆ ژینگە دۆستی. # لە ڕیی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ وە، ئاماری ئۆتۆمۆبیلە شەخسی یەکان و ژمارەی تاک و جوت بزانرێ، ئینجا دەرئەکەوێ گرنگی بریاریکی لەم جۆرە چ کاریگەرییەکی هەم لەسەر کەمکردنەوەی ریژەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەم لەسەر خنکاندن وقەرەباڵغی جادەوبانەکان ئەبێ. # لایەنێکی ئەرینی بریارێکی لەم جۆرە، کەم کردنەوەی مەسرەفی بەنزینە لەسەر خیزانەکان و، ناچار کردنیانە بۆ ئەوەی کەمترین ژمارەی ئۆتۆمۆبیل بەکار بهێنن. # لە حاڵەتی پەسەند کردنی بریاریکی لەم جۆرەدا، ئەکرێ بەتەنها بۆ سەرەتای قۆناغی ئاسایی کردنەوە نەبێ، بەڵکە بکرێ بە هەمیشەیی. # بیگومان کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمۆبیل، ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆو قوربانیەکانی. # بریاری تاک و جوت، تەکسی و پاس و لۆری کە ژیانی خیزانەکانی لەسەرە نەگرێتەوە. # مەرج نیە شلکرن، یان توند کردنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێوشوینەکان سنور گیر بێ، مەبەستم ئەوەیە هەمو سنوری پاریزگایەک وەک یەک بکریتەوە، ئەکرێ لە سەر ئاستی لۆکاڵ یش بریاری لێ بدرێ. ئەگەر ناحیەیەک یان قەزایەک هیچ حالەتیکی تیا نەبێ، یان بن بر کرابێ، با ژیان تیایدا ئاسایی بکرێتەوە، بەمەرجێ هاتوچۆی دەرەوەی شوینەکە نەکرێ. # حکومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی ژیان و گوزەرانی هولاتیان، لە خویندن و تەندروستی، لە جێ بەجیکردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی. ئەم نوسینەی من بەهیچ جۆریک شەفاعەتکردن نیە، بۆ ئەستۆپاکی دەسەلات. خەمی من لەپاڵ خەمی تەندروستی وسەلامەتی هاونیشتمانیەکانم دا، خەمی پاک ڕاگرتنی ژینگە و، ژیان دۆستی یە. # کۆرۆنا ئەگەر شتیکی فێرکردبێتین، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە دۆستی ژینگە بین، دەس لە شتی لوکس و زیادە مەسرەفی هەڵبگرین. ئەو ژینگە جوانەی ئێستە هەمانە، ئەو ئاسمانە شین و دەشت ودەرە رەنگێنە، ئەو جیاوازیە گەورەیەی پیش هاتنی کۆرۆنا و، سەردەمی کۆرۆنامان پیشان ئەدات، کە خۆمان وەک تاک و وەک کۆ چۆن دەستمان لە پیس کردنی دا هەیە، ئاواش ئەتوانین دەستمان لە پاک ڕاگرتنی دا هەبێ. کە ئەم پیشنیارە هەوڵیکی دەستەجەمعی ئەبێ، بەو ئاراستەیەدا. کە هیوادارم لاتان پەسەند بێ.
ئەنوەر حسێن (بازگر) بە داخەوە, هەر كاتێك ڕووداوێك دێتە پێش, لە پەیوەند بە ڕۆژهەڵات و باشوورەوە لە جیاتی دیالۆگ و دۆزینەوەی ڕێگاچارە، هاوڵاتیانی كوردزمان لە هەردوولا, دەكەونەجوێندان و شەڕی كۆمێنت و سۆسیالمیدیا، كە كاریگەری لە سەر حیزبەكانی هەردوولاش دەبێت، ئەم كارانە جیا لەوەی نەیارەكان خۆشحاڵ دەكات زۆرینەی خەڵكی هەرلادوولاش نیگەران دەكات. هەموو حیزبێكی سیاسی لەهەر زروفوو دەورانێكدا ڕووبەڕووی زۆر گرفت و ئاستەنگ دەبێتەوە، ئێمە شاهیدی ئەوەین لە سەرەتای شۆڕشی نوێ, خەڵكانی دڵسۆزی ڕۆژهەڵات و خانەوادەی موهتەدی، شەهید حەمەی مەلا عەلی، ساعیدی وەتەندۆست، دكتۆر جەعفەری شەفیعی، بنەماڵەی موعینی، مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسێنی، مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی، كۆمەڵە، دكتۆر قاسملو، عەبدوڵا حەسەنزادە، حیزبی دیموكرات، چ ڕۆڵێكی گەورەیان لەو هەلومەرجە سەخت و دژوارەدا گێڕاوە، دواتریش ناونانی (31 – جۆزەردان-ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە) ڕۆژی شەهیدبونی خانەی موعینی لە دڕی ناوچەی ماوەت كە لەڕیزی پێشمەرگەكانی (ی.ن.ك) شەهید بوو، هەروەها پشتیوانی هێزەكانی (ی.ن.ك) لەساڵی 1982 لەسەر داوای دكتۆر قاسملو و عەبدوڵا حەسەن زادەو ناونانیشی بە (هێزی پشتیوان) هەر لەسەر پێشنیاری حەسەنزادەبووە، ئەو كاتە قاسملو بە مام جەلالی وت: وەكو حیزبی دیموكرات بۆ داواكاری و پشتیوانیەك هاتووین، ئەگەر تۆ داوا لەئێمە بكەیت ناتوانین جێبەجێی بكەین). وتاری پڕلە ژانی مام جەلال لە (9/8/1988)لە مەڕاسیمی گیانبەختكردنی (دكتۆر جەعفەری شەفیعی)كەدەڵێت: لە ژیانمدا كەم ڕووداوی وا ناخۆشم دیوە وەكو مەرگی دكتۆر جەعفەر ...، دەتوانم بڵێم شەهیدی هەموو گەلی كوردە ... دواتریش مام جەلال دەستدەكاتە گریان و دەستدەكاتە ملی باوكی دكتۆر جەعفەر و مامۆستا شێخ عیزەدین حوسێنی . ئەو كاتەشی دكتۆر سەعیدی شەرەفكەندی لە ئەڵمانیا شەهیدكرا لە (17/9/1992) مام جەلال لەمەراسیمی ئەویشدا ئەو كردەوەیەی پڕۆتستۆكردو پشتیوانی خۆی لە گەلی ڕۆژهەڵات و حیزبی دیموكرات دووپاتكردەوە . لەكاتی كۆچ و كۆڕەوەكانی كوردستاندا چ میهرەبان و میواندۆست بوون برا كوردەكانمان. لە دەورانی تازەشدا چ لە داخستنی ڕادیۆو چ لە موشەكبارانی حیزبی دیموكرات و چ لە گیانلەدەستدانی 400 پێشمەرگەی دیموكرات و كۆمەڵەو سازمانی خەبات لە هەموویان نیگەران بووین و خوازیاربووین ڕوونەدات، بەڵام هەر ئەوەش بوو وایكرد (ی.ن.ك) بڕیاری لە سێدارەدانی تیمێكی لەوانەدا، كە ئەو سەردەمە سەخت و دژواربوو، بوونی بارەگای زۆربەی هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوور و ناوچەی سەوز پڕ بەدڵ خۆشحاڵ و ئارەزوومەندین كە لە دەوری ئێمە كۆبوونەوەو هیچ كات ڕێگانەدرا بە دەردی موجاهیدینی خەڵك بچن لە بەغدا، جیا لەوەی كە دۆستایەتی و پەیوەندی گەرمووگوڕیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەیە، ئەی ئەو ڕۆژهەڵاتیانەی كە لە باشوورن چۆن وەكو خانەخوێ سەیردەكرێن . لەكاتێدا كە هەر ڕووداوێك دێتە پێش هەموو ئەو مێژووە جوان و پڕ خەباتەی نێوان باشووریەكان و ڕۆژهەڵاتیەكان دەكەوێتە ژێرپرسیارەوەو ئینسان هەست بەژان و ئازار دەكات، بۆیە دەبێت بپرسین ئایا هەندێك لە حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پشت دنەدانی ئەو كلتورەوەن یان گوێیان لێناگیرێت، سەیرە لەسەر هەر ڕووداوێك كە دێتە پێش چەندین بەیاننامەی بەشێك لەو هێزانە دەبینین كە توندو بێ فاكت و بێ چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەن كە هەقە ڕەخنە بگرن, كە هەقە گلەیی بكەن، بەڵام بەشێكیان ئاگاهانە یان بێ ئاگا چوونە پاڵ سیناریۆ و پیلانێك كە ئاگاهانە لەلایەن نەیارەكانی( ی.ن.ك) چنراوەو دەچنرێت و سیناریۆی پێشوەختی بۆ داڕێژراوە بەمەبەستی كاڵبوونەوەی ئەو پەیوەندیە مقەدەس و مێژووییەی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات یان یەكێتی لە باشور و، دیموكرات و كۆمەڵەو خەبات لە ڕۆژهەڵات . گەر ئەم ڕووداوانەی دێنەپێش و دیالۆگ و ڕێگاچارەی شیاو گونجاویان بۆ نەدۆزرێتەوە لە كاتە حەساس و سەختەكاندا ڕەنگە زۆر شت قڵپ ببێتەوە كە قەرەبوو ناكرێتەوە، ڕەنگە دوو براو، دوو خوشك، دوو خانەوادەی ئەمدیوو ئەودیوو ببنە نەیار و ئەوەش تەنها دوژمنان و نەیارانی سەرەكی گەلی كورد و سیناریۆ چنەكان سودی لێوەربگرن . منیش و زۆرینەی باشوریەكان و هەموو یەكێتی دڵیان ژاندەكات كە كوردێكی ڕژهەڵات لە سێدارەدەدرێت، كۆڵبەرێك گیان لەدەست دەدات، پێشمەرگەیەكیان شەهید دەبێت . هیوادارم زوو بەزوو داهاتووی پڕشنگدارتان ببینم هەرگیز نەگاتە ئەو خەونە زڕەی نەیاران, كاڵبوونەوەی ئەو هەموو قوربانی و فرمێسك و خەون و خەباتە هاوبەشەی مێژینەی هەردوولا . تكایە با گرفتەكان چارەسەر بكەین و ڕەخنەكانیش بەزمانی گوڵ بێت نەك جوێن و تەخوین . - بیرم دێت كە هەواڵی شەهیدبوونی دكتۆر قاسملوم بیست چۆن هەموو گەلی كورد تاسابوو بەكوڵ دەگریا . - كە دكتۆر شەرەفكەندی شەهید كراو شەهید بوو بەدیار ڕادیۆی دەنگی كوردستانی حیزبی دیموكراتەوە دانیشتبووم چەندە گریام و هەستم بە ژان و ئازار و پشت شكان دەكرد . - كە عوسمانی كیانی و عوسمانی فەرمان شەهید بوون چەندە بۆم بەئازار و دژوار بوو . - كە گوێم لە شیعرەكانی شێركۆ بێكەس دەبێت ( دەلالۆ هەستەوە، بەیان، تاجی خوێناوی، ئەسپی سور، دیدەنی) بۆ فوئاد و قاسملو، دكتۆر جەعفەر و بەیان چ هەست بەژانی هاوبەش دەكەم . - كە گوێم لە شعرەكانی حەمە عەزیز دەبێـت (سۆراغ، ناتوانیت، لەچاوەڕوانی سورەسواردا، ئەسپەشێر) بۆ حەمەحوسێن و فوئاد و خانەو كەمانگر چ هەست بەژانی هاوبەش دەكەم . ئێمە ژانی هاوبەشمان هێندە زۆرە. ئێمە خیانەتی دووژمنان و نەیارانمان هێندە زۆرە جگە لە یەكگرتووی و دڵفراوانی و خەباتی هاوبەش و دەستلەملانێ و ئاوێزانبوون, چارەیەكی دیكەمان نیە . ڕۆژهەڵاتیەكان ئێوە ئازیزان و خۆشەویستانی ئێمەن چاوتان ماچ دەكەم .
شوان سدیق: ئیتاڵیا شەقامەکانی شار چۆڵن، کەم کەس دەبینی بەدەرەوە کار و خوێندن، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ژیان ھەمووی لەنێو دیوارەکاندا قەتیسبوونەو گرێدراون بەتەلەفۆن و ئینتەرنێتەوە. ئەم ماوەیە کۆرسەکانی خوێندنمان ھەمووی بەئۆنلاینە زۆر نیگەران دەبیت، ستافی خوێندن و ھاوکارانت ھەموویان لەنێو کۆمپیوتەرێکدا قەتیس بوونە بەتەلەفۆن، یان کامێرا نەبێ ئەگینا کەس یەکدی نابینن! بۆ دوو مانگ دەچێ زۆربەی چالاکییەکی ژیان ڕاگیراون، خەڵک لەپەنجەرەو باڵەکۆنەکانەوە سەر دەر دەھێنن، ھەر لەوێندەرەوە جار جار گوێت لە گۆرانی و میوزیک دەبێ. ھاتووچۆی فڕۆکەو شەمەندەفەر و پاسەکان ڕاوەستاون، ھەست بەوە دەکەیت کەمرۆڤ تەواو خۆی ڕادەستی ئەم زەمەنە کردوە، ئەی ئەگەر وانییە جاران ڕووداوێکی ھاتووچۆ دەبوو یان شەمەندەفەرێک کێشەی تێ کەوتبایە ھەر زوو کۆنتڕۆڵیان دەکرد ئێستە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڕووداوە ھەست پێ ناکەیت، بگرە ھەموان دەستە وەستانن و لەماڵەکانەوە خۆیان حەشارداوە! ئەوانەش لەدەرەوەن، ھەمووان، بەدەمامک و دەستکێشەکانەوە، بەخێرای دەڕۆن کەس متمانە بەکەس ناکات، ھەموان گومان لەیەک دەکەن. سڵاوەکەی جارانیشیان نەماوە! ئیتاڵیا شوێنی لەدایکبوونی شارستانیەتی ڕۆمانیەی مەزنە بەشارستانیەتی گرنگ بۆ مرۆڤایاتی دادەنرێ، لەم وڵاتەوە شۆڕشی شارستانی و فیکری و ھونەر دژی بەربەریەت سەری ھەڵداوە. ئیتاڵییاکان، لەشۆڕشەکانی فیکری و ھونەری و دژە پیاوانی ئایینەوە بەڕێنساسیشەوە، ھەمیشە پێشەنگ بوونە بۆیە باوەڕ بەوەناکەیت، ئەم وڵاتە ھەر وا بەئاسانی مل بۆ کۆرۆناڤایرۆس شۆ ڕبکەن! سێ ساڵ زیاترە لەم وڵات و شارە دەژیم کۆسێنزا، ھیچ وەختێک ئەوەندە بەچۆڵی و بەبێ دەنگی نەمبینیوە، سەرجەم شوێنە گشتیەکان داخراون، کافیەی و باڕ و شوێنی پشودان قوفڵیان لێ دراوە. دوێنێ بۆ کارێک بەشەقامی کۆرسۆماتزینی شارەکەدا تێپەڕیم ھەر لەبەرخۆمەوە، قسەم دەکرد لەپڕ شەقامەکەم بیرکەوتەوە، چۆڵ و ھۆڵ ئەو شەقامەی تادرەنگانی شەو پڕبوو لە قاقای پێکەنین، لە دەنگە دەنگی کچان و کوڕان ئەوەتا ئێستە کەسی تێدانییە مەنفایەکە بۆخۆیی! ئەم کرۆنا ڤایرۆسە ڕەنگەکانی گۆڕی تاڵی لەگەڵ خۆیھێنا تووڕەبوون و نامۆ بوونی بەسەرماندا دابەشکرد. جاران، شار پڕبوو لە خەڵک بەیانیان بەتەمەنەکانت دەبینی و شەوانیش دەمەتەقێی گەنج و ھەڵدانی پێکەشەراب و گۆڕینەوەی جگەرەکانیان، تامێکی خۆشیان بەبەرگی ژیاندا کردبوو. بەشەقامەکاندا دەڕۆیشتی گوێت لەموزیک دەبوو تابلۆی نێو جامخانەکان جوانتر دەبینران، پەیکەرەکان دەتگوت زەلامی ڕاستەقینەن و سەرنجیان دەدایت. جاران، خەڵکی ڕۆژە ڕێیەک بانگی یەکیان دەکرد لێک نزیک دەبوونەوە لەجیاتی ماچێک باوەشی گەرم و دوو ماچی یەکدیان دەکرد. ئێستە ئەوھانییە دوومەتر نێوانی ھەموو کەسێکە ھەموانیش ترسیان لەیەکدی ھەیە. ھەرکات ھەموو ئەو سڵاوکردن و بانگ و قسەکردنانەی پێشترم بیر دەکەوێتەوە خەمبار دەبم شەوانیش خەونم لێ ناکەوێ یادی ھاوڕێکانم و یادگاریە خۆش و ناخۆشەکانی پێش کۆرۆنا دەکەم! ئیتاڵییەکان، میلەتێکن بەردەوام سڵاو لەیەکدی دەکەن، جارێکیش کەسێکی گەشتیار یان بێگانەو غەریبە ببین، زۆر گەرموگوڕن لەگەڵی و حەز دەکەن بیناسن و بەدەمییەوە بێن، ئەمە وا دەکات غەریبی زەمەنی پێش کۆرۆنا بکەم! ئەمڕۆ گوزەرێکم کرد بەنێو شاردا، شاری چی دەتگوت گۆڕستانە مات و بێدەنگ کەم کەس بەدەرەوەیە تەنانەت کۆترەکانیش بێ تاقەتیت پێیانەوە ھەست پێ دەکرد چونکە ئەوانیش بەساڵاچووەکان ھاوڕێیان بوون، گەنم و ورتکە نانیان لێ وەردەگرتن، کەچی ئێستا داپیرەو باپیرەکان، لەترسی مردن ناوێرن بێنە دەرەوە. بەپێی دواین ئاماری ڕۆژی ١٤ی نیسان، قوربانیانی کۆرۆنا ڤایرۆس گەیشتە ئەم ئاستە. توشبووان: ١٦٢ ھەزار و ٤٨٨ کەس چاکبوونەوە: ٣٧ ھەزار و ١٣٠ کەس بەداخەوە ژمارەی گیان لەدەستدان: ٢١ ھەزار و ٦٧ کەسن.
یاسین تەها كۆرنا بەپێی پەرەسەندنی بایۆلۆجیانەی خۆی بەردەوامە لەپەلاماردانی مرۆڤ لەسەرانسەری دنیا، زیانە دارایی و ئابوورییەكانی ئەم نەخۆشییەش رۆژ لەدوای رۆژ بە ملیارەها و ترلیۆنەها دۆلار كەڵەكە و زیاتر دەبن، بەڵام لەعەرەبستانی سعودیە جگە لە زیانی دارایی مەترسی لەسەر ناوبانگی بەڕێوەبردنی شاری مەككە دروستكردووە كە یەكێكە لەپایە و شانازییەكانی سیستمی حوكمڕانی وڵات. بەپێی پێوەرەكانی WHO، كۆرۆنا بەڵایەكی جیهانییە، ئەم ڤایرۆسە تەنانەت گەشتووە بە كۆشكی سپی و پنتاگۆن و بارەگای UN، بەڵام بڵاوبونەوەی لەشارەكانی مەككە و مەدینە، جۆرێك لەمەترسی لای حوكمڕانانی سعودیە دروست كردووە كە بەشكستخواردوو یان كەمتەرخەم لەئاست بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكە بێنە بەرچاو، بەتایبەت ئەگەر تا رەمەزان و دەستپێكردنی وەرزی حەج سنورێك بۆ نەخۆشییەكە دانەنێن. ژمارەی دانیشتوانی مەككە دەگاتە دەوروبەری دوو ملیۆن كەس، شارەكەش دابەش بووە بەسەر هەژارنشین و دەوڵەمەند، بەپێی ئامارە تەندروستییە متمانەپێكراوەكانیش تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ژمارەی توشبوانی مەككە بە كۆرۆنا سەروو هەزار كەسی تێپەڕاندووە، بەشی هەرە زۆری حاڵەتەكانیش هی گەڕەكە هەژارنشینەكان بوون كە زۆرێكیان لانەو پەناگەی كرێكار و خزمەتكار و خەڵكانی بیانین بەتایبەت كرێكارە پاكستانی و هیندییەكان. ئەگەر كۆرۆنا لە مەككە كۆنتڕۆڵ نەكرێت، ئەوە ناكرێت حەرەمەكان بەرووی گەشتیاران و حاجیاندا بكرێنەوە، ئەم لێكەوتەیەش جگە لەوەی دەوروبەری 7 ملیار دۆلار زیان لە ئابووری سعودیە دەدات، دەبێتە پێشینەیەكیتری مێژویی وەستانی حەج لەكاروانی مێژووی ئیسلام كە 40 جاریتر حەجی تێدا وەستاوە لە ماوەی 14 سەدە، بەڵام مەترسی ئەم جارەیان لەوەدایە دەكرێت ببێتە هۆكارێك و پاساوێك بۆ ئەو دەوڵەتانەی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە لالوتن و داوای بەنێودەوڵەتیكردنی بەڕێوەبردنی وەرزی حەج دەكەن؛ ئێران و قەتەر. لەكۆتاییەكانی ئازاری رابردوو ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە مەككە تەنها 5 كەس بوون كە لەكۆمپانیای بن لادن كاری فراوانكردنی حەرەمیان دەكرد، بەم هۆیەشەوە 8 هەزار كرێكاریتر كەرەنتینە كران. لە ئێستادا مەراسیمی نوێژەكان و نوێژی هەینی لەهەردوو حەرەمی مەككە و مەدینە تەنها لەلایەن ستاف و تیمێكی تایبەتەوە بەجێ دەهێنرێن كە پێشنویژ و بانگبێژ و كارمەند و پاسەوانەكانن، ئەوانیش ناوبەناو پشكنینی سەلامەتییان بۆ دەكرێت و ئەمەش وەهایكردووە پەخشی نوێژەكانی حەرەمەکان بەردەوام بن بەپێچەوانەی مزگەوتەكانیتری وڵاتەوە كە سەرجەمیان داخراون و لەبانگەكاندا بە "الصلاە فی الرحال" ناهێڵن كەس روویان تێ بكات وەک زۆرێکیتر لە وڵاتان. رێگرییەكی گەورە لەبەردەم دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بۆ كردنەوەی مەككە یان بیركردنەوە لەوەرزی حەج، گەشتیار و میوانە دەرەكییەكانن، چونكە شیكاری ئامارەكانی ناوخۆ ئەوەیان دەرخستووە لەدەوروبەری پێنج هەزار توشبووی كۆرۆنا لەكۆی 30 ملیۆن دانیشتوان و نیشتەجێی وڵات، دەوروبەری 80% یان هاوڵاتی نیشتەجێكراو و بیانین، لەحاڵەتی كردنەوەی دەرگای حەجیشدا ئەوە بیانییەكان و میوانەكانی وڵاتانی توشبوو چەند قات دەبن و رەنگە ببنە هۆی كارەساتی گەورە، هەر ئەمەش وایكرد وەزارەتی حەجی سعودیە دەرگای گومان بكاتەوە لەسەر ئەنجامدانی فەرزی حەج بۆ ساڵی 2020 لەكاتێكدا لێكەوتەكانی ئەم بڕیارە قورس و ئازاربەخش و رەنگە مەترسیداریش بێت بۆ دەسەڵاتێك كە چەندین ساڵە سەروەری گەورە و شانازییەكانی لەوەدا چڕ كردووەتەوە كە "خادم الحرمین" ـە و بەباشی و رێكوپێكی سەرپەرشتی گەورەترین كۆبوونەوەی موسوڵمانانی دنیا دەكات.
ئاسۆ حاجی تویتێکی مستەفا کازمی بە کوردی بەبۆنەی ئەنفال وەک دەسکەوت و ئیشەکی باش لەلایەن کوردەیلەوە هەژمار کراوە، بەڵام بەپرسانی کورد لە بەغدا هەرگیز ئەوەیان بەخۆ ڕەوا نەبینیە بە کوردی قسە بکەن و لێدوان بدەن و قبوڵ نەکەن زمانی کوردی لەهەموو کار و نووسراوە فەرمیەکان بەکارنێت کە بەگوێرەی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق دەبێ بەکاربێت. مام جەلال هەتا کۆچی دوایی کرد یەک گوتاری بە کوردی نەدا،بەرهەم سالحیش بەهەمان شێوە،پەڕلەمانتار وەزیرەکان خراپتر. لەهەمووشی بێتامتر ئەوەیە کە بەرپرسانی کورد لە بەغدا رەخنە لەیەکدی دەگرن یەکەم شت دەڵێن فلان عەرەبیەکەی زۆر خراپە! واتا تاکە خاڵی دەستنیشان کردنی کەسێک بۆ بەغدا بەر لە هەموو مەرجەکان مەرجی عەرەبی باش بوونەکەی بۆ دادەنێنن. ئەمن چەند ساڵێک پێش چەند گوتارێکم لەوبارەیەوە نووسین و دوای ریفراندۆمیش کە ناچار کراین بچینەوە بەغدا گوتم کورد دەبێ لە زمانی کوردیەوە دەست پێ بکات،دەبی لەناو پەڕلەمان دەستوور کارا بێت و زمانی کوردی بوونی هەبێت. لە گوتارەکانم نموونەم بە باشوری سودان دەهؽنایەوە کە سەرۆکی بزاڤی رزگاریخوازی سەربەخۆیی باشوری سودان خاولؽخۆش بوو جەنەڕال جۆن گەڕەنگ و دواتریش یەکەمین سەرۆک کۆماری باشوری سودانی سەربەخۆ بەباشی عەرەبی دەزانن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سودانی بە عەرەبی قسەیان دەکرد بەڵام کە دەهاتنە بەردەم کامێڕا یەک وشە بە عەرەبیان قسە نەدەکرد. تا ئێستا لە ناو هەموو سیاسیەکانی کوردستان بە هەموو حیزبەکانەوە بە بەرپرس و کاربەدەست و ئەولاتریش تەنها دوو کەس جێگای ئاماژە پێکردنن لەو رووەوە،پەرلەمانتار مەیادە نەجار لە دانیشتنؽکی پەرلەمان داوای کرد کە لەمەودوا دەبی وەرگێڕ دابنێنن و پەرلەمانتارانی کورد بە کوردی قسەی خۆیان بکەن،دکتۆە سامان بەرزنجی لە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێڕاق لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە تەنها بە کوردی قسەی کرد و وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە،چەندی پێیان گوت بە عەرەبی قسە بکە هەر وەڵامیشی نەدانەوە. جا لەو بارەیەوە ناخۆشترین و ناشیرینترین شت چیە؟ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە کۆنگرەی رۆژنامەوانیان هەیە یان لێدوان دەدەن خوا نەکا کەچە کەنالۆکەی عەرەبی لەوێ بی لە کۆتاییەکەی بەس رۆژنامەوانێک کە بۆ ئەو کەناڵانە کار دەکا کە زۆربەیان کوردن بەس بڵێ شتەک بە عەرەبی بڵێ کاکی بەرپرس لە خۆشیان دەوی بەیەک ناکەویتەوە و شانامە بە عەرەبی دەڵێ ....