سویسرا چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كات؟
2019-11-09 08:50:28
ئامادەكردنی: موزەفەر هەمزە - سویسرا
ئابووریناس/ ده‌رچووی زانكۆی به‌غدا1986/ كولیژی كارگێری و ئابووری/ به‌شی ئابووری
تەنها لە ساڵی 2018 زیاتر لە (6 هەزار) راپۆرتی گوماناوی لەسەر جوڵەو ئاڵوگۆڕی پارە لە بانكەكانی سویسرا هەبووە، كە گومانی لەسەر (17 ملیار و 500 ملیۆن) فرانك هەبووە.
فشارە نێودەوڵەتییەكان، سویسرای ناچاركرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارە رەشەكان ساڵی 1997 یاسایەكی فیدراڵی دەربكات، بەپێی یاساكە هەر گومانێك لەسەر جوڵەو گوژمەی پارەوە هەبێت، پەردەی لەسەر هەڵدەماڵدرێ و بەدەسەڵاتی ئەو وڵاتە رادەگەینرێت.
لەرەشەوە بۆ سپی
بۆئه‌وه‌ی له پاره‌یه‌كی ره‌شه‌وه كه به رێگا‌و رێكاری نایاسایی به‌ده‌ستده‌هێنرێن، بگۆردرێ بۆ پاره‌یه‌كی سپی یاسایی، له‌رێگای ئاوێته‌كردنی بهپرۆسهو سوڕه دارایی و ئابوورییه‌كان، له پێناو ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تێكی یاسایی وه‌ربگرێت، ئه‌و كرداره به پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ناوده‌برێت.
هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی بۆبهرهنگاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره چۆن ئه‌نجامده‌درێ؟
له ساڵی 1989 به ده‌ست پێشخه‌ری حه‌وت وڵاته پیشهشازییهكه، كه به‌گرووپی حه‌فت ناسراوه، پێكهاتەیەكیان له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كاری دارایی دامه‌زراند، كه بە ( (FATFیان (GAFI)ناسراوه و رێكخراوێكی حكومی نێودهوڵهتيیه، بهرپرسییاریهتی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ره نێودهوڵهتیيهكانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و پاره‌داركردنی ئیرهاب لهئهستۆگرتیه. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ئێستادا به فه‌رمی 39 وڵات له خۆده‌گرێت، له‌وانه 20 وڵاتی ئه‌وروپی- ئه‌مریكا- چین- ژاپۆن- هیند- به‌رازیل- ئه‌رجه‌نتین- سعودیه، تاكو ئێستاش نزیكه‌ی 180 ده‌وڵه‌ت ره‌زامه‌ندی دهربڕییه كه راسپارده‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌به‌رچاو بگرێت، ژماره‌ی راسپارده‌كان 40 دانه‌ن و جێگیركراوه، ئه‌و رێكارانه‌ی دیاریكردووه كه پێویستن بخرێته بواری بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ویش له پێناو ده‌ست نیشانكردنی سه‌رمایه داراییه‌كان و ئه‌و ده‌روازه پیسانه‌ی كه لێیه‌وه دێن و دواتریش راگرتنی هاتنیان. هه‌ر له‌نێو ئه‌و رێكارانهشدا مه‌رجی هه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌سه‌پێنێ كه چاودێری سپیكردنه‌وه‌ی پاره و شه‌فافییه‌ت له كه‌رتی داراییدا له ئه‌ستۆ بگرێت.
سیستمی سویسرا له‌به‌ره‌نگاری پاره ره‌شه‌كان به‌كوێ گه‌یشتووه؟
به گه‌رانه‌وه بۆ رۆڵی ده‌زگای كاری دارایی و كاتی دامه‌زراندنه‌كه‌ی، له ساڵی 1990 سویسرا بوو به ئه‌ندامی ئه‌و كۆمكاره، ئه‌و كات و تا ئێستاشی له‌گه‌لدا بێت گۆره‌پانی دارایی ئه‌و وڵاته به‌یه‌كێ له‌و سه‌كۆیانه داده‌نرێت كه له پرۆسیسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا كه‌ڵكی لێوهردهگیری و له‌گشت جیاهانهوه بۆی دێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له‌سه‌ر سویس كرا وله‌رێگای ئاشكرابوونی ئه‌و كه‌یسه داراییانه‌ی له‌ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان په‌رده‌ی له‌سه‌ر ههڵمادرا، له‌ساڵی 1997 سویس یاسایه‌كی فیدرالی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاره ره‌شه‌كان ده‌ركرد. ئه‌و یاسایه پێداگری له‌سه‌ر دیاریكردنی شوناسی ئه‌و زه‌بوونانه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندی بازرگانیان له‌گه‌ڵدا داده‌مه‌زرێنێ وهه‌ر گومانێك له‌سه‌ر گوژمه‌كانی پاره و چاڵاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیار پێیه‌وه هه‌بێت په‌رده‌ی له‌سه‌ر ههڵدهماڵدرێ وبهدهسهڵاتی ئه‌و وڵاته راده‌گه‌ینرێت. له كۆتایی ساڵی 2016 راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ت به سویس كه تیمی كۆمه‌ڵه‌ی كاری دارایی ئاماده‌یان كردبوو، له‌سه‌ر دروستی وتۆكمهیی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاره‌ی ره‌ش كه له‌لایه‌ن كۆنفدرالیی سویس كاری پێده‌كرێ، ئه‌نجامێكی باشی به‌ده‌سته‌وه هێنا و له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شتا وڵاته بوو كه تا ئێستا ئه‌و جۆره لێكۆڵینهوهانهی تێدا ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه كه‌مته‌رخه‌می كۆنفدرالیهتی سویسی له 9 راسپارده‌دا له‌كۆی 40 راسپارده به‌ده‌رخست. تۆماری چالاكیه‌كانی چه‌ند ساڵی نزیكی رابڕدوو ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كهئاماژهدان و گه‌یاندنی هه‌واڵ له‌سه‌ر پاره وههژماره بانكیه گوماناویهكان بهئۆفیسی(ههواڵپێدان له‌سه‌ر كردارهكارهكانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره)1* له حكومه‌تی سویسرا جۆرێكن له به‌ڵگه، تێیدا ته‌نها له‌ساڵی 2018 بڕی 6100 راپۆرت له لایه‌ن بانكه سویسرییه‌كان به‌و ده‌زگایه گه‌یشتووه كه بڕی 17.5 ملیار فره‌نك له‌خۆ ده‌گرێت. گرافیكی خواره‌وه زیاتر روونیده‌كاته‌وه:
سویس سه‌رچاوه‌ی گرافیك: ئۆفیسی ههواڵپێدان به رهوشهكانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره
شرۆڤه‌كردنی گرافیكی سه‌ره‌وه:
گرافیكهكه ره‌وشی ده ساڵی رابڕدووی وێناكردووه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كهساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه دراون به ده‌سه‌ڵاتی سویس ده‌رهه‌ق به جووله‌ی داراییی پاره هاتووه‌كان وگوومان لێكردنیان، لهههڵكشاندا بووه. كاتێ ژماره‌ی راپۆرته‌كانی ههواڵپێدان لهههڵكشاندا بووه، به‌و مانایه دێت كه رێژه‌ی پاره رهشهكانیش ئه‌وانه‌ی روویان له‌و وڵاته كردووه به‌هه‌مان پێوه‌ر لهههڵكشاندا بووه، بۆ نموونه: له‌ساڵی 2017 ژماره‌ی ههواڵپێدانهكان به‌ده‌زگای پهیوهندیدارنزیكهی 4700 ههواڵپێدان بووه كه گومان له‌سه‌رچاوه‌ی یاسایی بوونی پاره‌كه كراوه. له 2018 بۆ 6100 ههواڵپێدان هه‌ڵكشاوه. رێژه‌ی هه‌ڵكشان له 2018 به‌راورد به 2017 بریتیه له 29.7%. ئه‌گه‌ر ساڵی 2015 به‌بنه‌ما وه‌ربگرین كه‌تێیدا ژماره‌ی ههواڵپێدان 2400 بووه، له2018 به‌بڕی زیاده‌ی 3700 ههواڵپێدان زیادیكردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گیرینه‌به‌ر له چاودێریكردن و هه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی پهیوهندیدارله به‌رامبه‌ر پاره دزه‌پێكراوه‌كان وكۆنترۆڵكردنی ده‌روازه و نیشتمانی ئه‌و پارانه، كه‌چی پاره سپیكراوهكان به گوژمه‌ی زیاتر دزه‌یان پێده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر چاوێك به پێگه‌ی سویسدا بخشێنین له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌بواری شه‌فافییه‌تدا كه رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نیو ده‌وڵه‌تی* ساڵانه راپۆرتی هاوپێچ به لیستێك ده‌رده‌كات، ده‌بینرێ سویس زۆر زیاتر له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی تری ئه‌وروپیه نه‌وه‌ك هه‌ر وڵاتانی تری جیهان، خشته‌ی خواره‌وه زیاتر روونیده‌كاته‌وه:
خشته‌ی سه‌ره‌وه دوا لیستی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نیو ده‌وڵه‌تیه 2018 بۆ رێژه‌ی پاكی هه‌ر وڵاتیك له پێوه‌ری ئه‌ودا. پێوه‌ره‌كه له سفره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو 100 خاڵ، كامه وڵات خاڵی زیاتر هه‌بێت به‌و مانایه دێت كه رێژه‌ی ده‌ستپاكی به‌راورد به‌وڵاتی تر زیاتره تێیدا.
سویس كه رێژه‌ی شه‌فافییه‌ت تێیدا له ساڵی 2018 بریتی بووه له 85%، ریزبه‌ندییه‌كه‌ی له‌نێو لیسته‌كه‌دا له نێو گرووپی ئه‌و سێ وڵاته‌یه كه پله‌ی سیههمیان له‌ئاستی ئه‌و 181 وڵاته‌ی جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه، به‌و مانایه دێت كه ته‌نها دانیمارك و نیوزلاند له‌پێشه‌وه‌ی سویسن، ئه‌گینا نه‌رویج و هۆڵاند و لوكسنبۆرگ و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا و نه‌مسا له‌دوای ئه‌وه‌وه هاتوون.
ئه‌گه‌رچی سویس له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ولێكی زۆری‌دا بۆ چاككردنی سیستمی به‌ره‌نگاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌بواری یاسایی و پهیكهریدا، كه‌چه‌ندین پرۆسێسی قێزه‌وه‌نی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌خۆوه بینی، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ندێ كه‌له‌به‌ر ماون. له‌به‌رنامه‌یدایه به هاتنی سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ئه‌و كهلهبهرانه پڕبكاته‌وه. له‌و پێناوه‌ش حكومه‌تی فیدرالی له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ 2019 پرۆژه‌ی پێداچوونه‌وه به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره راده‌ستی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، داواكراوه له مانگی شوباتی هه‌ر ئه‌و ساڵه ئه‌و كهلهبهرانه پڕبكرێنه‌وه.
له‌ساڵی 2021 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كاری دارایی دووباره سویس ده‌خرێته‌وه به‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمه‌كه‌ی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاره ره‌شه‌كان.
كه‌له‌به‌ره‌كان له‌كوێن؟
- كۆنترۆڵنه‌كردنی یه‌كجاره‌كی دیارده‌ی دزه‌پێكردنی پاره ره‌شه‌كان ئه‌وانه‌ی روو له سویسرا ده‌كه‌ن (ته‌نها له ئه‌نجامی پاراستنی نهێنی بانكییه‌وه نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش به‌هۆی فراژۆبوونی ئه‌و چوارچیوه یاسایی وداراییه گونجاوه‌یه كه رێگا خۆشكه‌ر بووه بۆ هه‌زاران كۆمپانیا داڵده‌بدرێن بێ ئه‌وه‌ی له‌وێدا بنه وبارهگایان هه‌بێت 2*.
- دزه‌پێكردنی سامانی دارایی وڵات كهبهردهوامی هه‌یه مه‌رجی نیه لهدزهپێكردنیاندا ته‌نها روو له‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی بكه‌ن.
- به‌پێی ئاماژه‌ی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی: له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به كوشتن كوتاییان دێت، له‌ساڵی 1992 وه تاكو كاتی نووسینی ئه‌و راپۆرته، بڕی 1300 رۆژنامه‌نووس كوژراون، زۆربه‌یان له‌و وڵاتانه‌دا كوژراون كه تێیدا كه‌رته گشتیه‌كان واته له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ته‌كانیان گه‌نده‌ڵن3*. هه‌وڵی بێهوده ده‌ده‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره له وڵاته‌كانیان. بێگومان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شێكی ئه‌و كوشتنی رۆژنامهنووسانهیان له ئه‌ستۆدایه هاوشانی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه..
پێوەر و لێکۆڵینەوەکانی ئەو رێکخراوە بۆ ساڵی 2018 دەریدەخات کە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەزۆربەی وڵاتانی جیهان شپرزبوونی بەخۆیەوە بینیوە.
لەراپۆرتەکەدا هاتووە: کاتێ سەرکردە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەموو جیهان بەیت و بالۆرەی پۆپۆلیستی میللیگەرایی- دەژەنن، لەمیانیدا هێزی زیاتر بەدەستەوە دێنن و دیموکراسییەتیش قەتیس دەبێت. بۆیە دەبینرێ ئەو رێکخراوە لە لێکۆڵینەوەکەی خۆیدا کاریگەری رۆڵی سەرکردە پۆپۆلیستەکان لەسەر هەبوونی گەندەڵی بەرێژەی 40% ئاماژە پێکردووە.
لەبارەی هەرێمی کوردستانەوەش هەر لەچوارچیوەی عێراق ئاماژەی بۆکراوە، کاتێ باس لەرەوشی عێراق دەکات، شڕۆڤەی بەجیاشی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە. ئاماژەی بە هەڵسەنگاندنی رێکخراوەی ماڵی ئازادی FREEDOM HOUSE کردووە کە دەڵێت: دامەزراوە دیموکراسیەکانی هەرێمی کوردستان دەمێکە بێ توانان لە بەرزەفتکردنی دەستوەردانەکانی بەرپرسانی دەسەڵات.
بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی دروست لەهەموو جیهاندا لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دیموکراسی، رێکخراوی شەفافییەتی نێو دەوڵەتی داوا لە گشت حکوومەتانی جیهان دەکات کاربکەن بۆ:
-1 بەهێزکردنی دامەزراوە بەرپرسیارەکان کە پرۆسەی تۆکمەکاری لەئەستۆ دەگرن و مکوڕبن لەسەر ئەوەی کە ئەو دامەزراوانە کاری خۆیان بێ رووبەڕووبوونەی ترساندن و تۆقاندن بکەن.
-2 پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان یاسا و رێسا پەیوەندیدارەکان بە دیاردەی گەندەڵی و بەند و ماددەکانی لە ئەرزی واقیعدا کاری پێبکرێت.
-3 پشتگیریکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی NGO لەسەر ئاستی ناوخۆ لەپێناو بەشداری سیاسی و چاودێری رای گشتی لەسەر خەرجیەکانی حکومەت.
-4 پشتگیریکردنی میدیای ئازاد و ئازادی رادەربڕین و دڵنیایی پێدان بە سەلامەتی رۆژنامەنووسان و توانی ئەوەیان پێبدرێ کە کاری خۆیان بێ ترس و تەنگ پێهەڵچنین ئەنجامبدەن.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كانی كه‌ڵك لێوه‌رگیراو:
-1 ئه‌و ئۆفیسه تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره به وه‌رگرتنی هه‌واڵ له‌سه‌ر هه‌ر پاره‌یه‌كی نایاسایی كه له‌نێو كۆنفیدرالیهتی سویسرا ده‌خولێته‌وه.
2- Armando Mombelli / Swissinfo
-3 رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی / راپۆرت/ 1ی نوفهمبهر2019.