Draw Media

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە نێوان ساڵی 2024 و 2025

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە نێوان ساڵی 2024 و 2025

2026-02-28 18:43:12


درەو:


🔹 لە ساڵی (2025)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ، تۆتاڵ، شیڤرۆن، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (87.91 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی (2024)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (104.1 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (16%) و بڕی (16.2 ملیار) دۆلار قازانجەکانیان کەمی کردووە، بەشی گەورەی هۆکارەکەی دابەزینی نرخی نەوت بووە لە (80.83) دۆلارەوە بۆ (69.04) دۆلار بە ڕێژەی (14.3٪) بۆ هەربەرمیلێک بەتێکڕا لە نێوان هەردوو ساڵەکەدا.
🔹 لە ساڵی (2025) کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی کە زۆرترین قازانجی کردووە و بە تەنها پوختەی قازانجەکەی (28.84 ملیار) دۆلار بووە، ئەمە لە کاتێکدایە قازانجی کۆمپانیاکە لە ساڵی (2024) (33.68 ملیار) دۆلار بووە، بە ڕێژەی (14٪) و بڕی (8.84 ملیار) دۆلار قازانجەکانی کەمی کردووە.
🔹 زۆرترین بڕی پاشەکشە لە قازانج کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی کردووەیەتی و پوختەی قازانجەکەی لەساڵی 2024 لە (17.75 ملیار) دۆلار بووە، بۆ (12.48 ملیار) بەڕێژەی (30٪) و بڕی (5.27 ملیار) دۆلار دابەزیوە لە ساڵی (2025)دا.
🔹 لە ساڵی (2025) کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، تاکە کۆمپانیایە قازانجەکەی بە ڕێژەی (11%) زیادی کردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر، چونکە قازانجەکەی لە (16.09 ملیار) دۆلارەوە بۆ (17.84 ملیار) دۆلار بەرز بووەتەوە.

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە ساڵی (2024 و 2025)
لە ساڵی (2025)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ، تۆتاڵ، شیڤرۆن، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (87.91 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی (2024)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (104.12 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (16%) و بڕی (16.21 ملیار) دۆلار قازانجەکانیان کەمی کردووە، بەشی گەورەی هۆکارەکەی دابەزینی نرخی نەوت بووە لە (80.83) دۆلارەوە بۆ (69.04) دۆلار بە ڕێژەی (14.3٪) بۆ هەربەرمیلێک بەتێکڕا لە نێوان هەردوو ساڵەکەدا. بەجۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی ساڵی (2025)دا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (28.84 ملیارملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد ساڵی (2024) قازانجەکەی بە ڕێژەی (14%) و بڕی (4.84 ملیار) دۆلار کەمیکردووە، چونکە قازانجەکەی گەیشتبوو بڕی (33.68 ملیار) دۆلار.
دووەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە دوای کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلەوە پڕ قازانجترین کۆمپانیا بووە، لە ساڵی (2025)دا تاکە کۆمپانیایە قازانجەکەی بە ڕێژەی (11%) زیادی کردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر، چونکە قازانجەکەی لە (16.09 ملیار) دۆلارەوە لە ساڵی (2024) بۆ (17.84 ملیار) دۆلار بەرز بووەتەوە.
سێیەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە ساڵی (2025)دا لەدوای کۆمپانیاکانی (ئیکسۆن مۆبیل و شێڵ)ەوە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی (13.13 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە ساڵی (2024) قازانجەکەی بە بڕی (2.63 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (17%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (15.76 ملیار) دۆلار.
چوارەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە ساڵی (2025)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییە پڕ قازانجەکان پلەی چوارەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (12.48 ملیار) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە ساڵی (2024) قازانجەکەی بە بڕی (5.27 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (30%) کەمی کردووە، ئەمەش گەورەترین بڕی پاشەکشەیە لە قازانج ڕوویداوە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (17.75 ملیار) دۆلار.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە ساڵی (2025)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (7.48 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە ساڵی (2024) قازانجەکەی بە بڕی (1.43 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (16%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (8.91 ملیار) دۆلار.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە ساڵی (2025)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (5.06 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە ساڵی (2024) قازانجەکەی بە بڕی (3.77 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (43%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا (8.83 ملیار) دۆلار بووە.
حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە ساڵی (2025)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (3.08 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە ساڵی (2024) قازانجەکەی بە بڕی (20 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (1%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا (3.1 ملیار) دۆلار بووە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەو چارتی خوارەوە
خشتە

چارت
سەرچاوە
-    وحدة أبحاث الطاقة -  أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في 2025 تهبط مع تراجع أسعار الخام (إنفوغرافيك) ، 26/2/2026؛
https://url-shortener.me/EWCK 
-    وحدة أبحاث الطاقة - أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في 2024 تشهد هبوطًا قويًا (إنفوغرافيك)، 11/2/2025؛
https://url-shortener.me/EWCY 
-    وحدة أبحاث الطاقة - رجب عز الدين، أرباح شركات النفط الكبرى تهبط بشدة في الربع الأول من 2024 (إنفوغرافيك)، 7/5/2024؛
https://url-shortener.me/EWCN 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand