سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دیاری نەکراو

پارەی بەغداد بۆ هەرێم پارەی هەرێم بۆ بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 کانوونی دووەم 2026

پارەی بەغداد بۆ هەرێم پارەی هەرێم بۆ بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هەرێمی كوردستان بەداهاتی نەوت و نانەوتیەوە بڕی (1 ترلیۆن و 577 ملیار) دیناری داوە بە حكومەتی عێراق، لەبەرامبەردا بەغداد بڕی (2 ترلیۆن و 830 ملیار)ی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، جیاوازییەكە دەكاتە بڕی (1 ترلیۆن و 253 ملیار) دینار.


شیكاری بۆ راپۆرتێكی (فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان)
هەرێمی کوردستان لە بەرواری 27-9-2025 تاوەکو 31-12-2025 دەستی بە هەناردەی نەوت كردووە لە رێگای سۆمۆوە
-    كۆی گشتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم: 19،584،871 بەرمیل بووە
-    مانگی 9: 814،491 بەرمیل
-    مانگی 10: 6،030،574 بەرمیل
-    مانگی 11: 6،542،088 بەرمیل
-    مانگی 12: 6،207،718 بەرمیل
بە تێكڕا بەرمیلی نەوت بە (62) دۆلار فرۆشراوە
-    كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەو سێ مانگەدا: 1,214,882,002 دۆلار
-    كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بە دینار: 1,640,090,702,700 دینار
لەو ماوەیەدا:
كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە بۆ موچەی موچەخۆران: ( 2,830,536,618,822) دینار بووە:
-    مانگی 10: 945،817،430،551 دینار
-    مانگی 11: 941،874،188،271 دینار
-    مانگی 12: 942،845،000،000 دینار

كۆی پارەی نانەوتی نێردراوی هەرێم بۆ بەغداد (360،000،000،000) ملیار دینار بووە:
-    مانگی 8: 120،000،000،000 دینار
-    مانگی 9: 120،000،000،000 دینار
-    مانگی 10: 120،000،000،000 دینار

كۆی پارەی كرێی كۆمپانیاكان بەرمیلی (16) دۆلار كە لە داهاتی نەوتی هەرێم دەركراوە :
-    كۆی پارەی كۆمپانیاكان:  313,357,936 دۆلار
-    كۆی پارەی كۆمپانیاكان:  423,033,213,600 دینار

كۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ بەغداد: 1,640,090,702,700 دینار 
-    كۆی پارەی كرێی كۆمپانیاكانی نەوت:  423,033,213,600 دینار

كۆی پارەی هەرێم بۆ بەغداد: 
-    پوختەی داهاتی نەوتی هەرێم دەكاتە: 1,217,057,489,100 دینار
-     داهاتی سێ مانگی نانەوتی بۆ بەغداد: 360،000،000،000 ملیار دینار
كۆی گشتی پارەی هەرێم بۆ بەغداد: 1,577,057,489,100 دینار

كۆی گشتی پارەی بەغداد بۆ هەرێم و پارەی هەرێم بۆ بەغداد:
-    پارەی بەغداد بۆ هەرێم سێ مانگ : 2,830,536,618,822 دینار
-    كۆی گشتی پارەی هەرێم بۆ بەغداد: 1,577,057,489,100 دینار

جیاوازییەكە دەكاتە: 1,253,479,129,722 دینار

كۆی پارەی هاتوو لە بەغداد بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (2 ترلیۆن و 830 ملیارو 536 ملیۆن و 618 هەزارو 822) دینار بووە.
كۆی پارەی داهاتی نانەوتی و نەوتی هەرێم بۆ بەغداد (بە لێدەركردنی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بۆ كۆمپانیاكان)، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ هەرێم لەو پرۆسەیەدا لە ماوەی سێ مانگادا (10-11-12) بریتییە لە :
 بڕی (1 ترلیۆن و 253 ملیار و 479 ملیۆن و 129 هەزار و 722) دینار

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)