پە نجا ساڵ  لە نێوان قاهرە و هەولێردا

Draw Media

2019-08-10 22:59:49



+  د. دانا حەمەعەزیز  
کۆتایی مانگی ئایاری 1967, جەمال عەبدولناسر, هێزێکی گەورەی لە خەلیجی عەقەبە کۆکردەوە، تەنگەی تیرانا ی لە لە کەشتیەکانی ئیسرایل قەدەغە کردو هەڕەشە ی پەلاماردانی دەوڵەتی عیبریی کرد. هێشتا هیچ نەبو بوو, ناسر پەنجەی سەرکەوتنی بەرز ئەکردەوە, سەدان هەزار عەرەبی بە چەپڵە و دەهۆڵ و زوڕنا و هوتافکێشان لەدژی جولەکە هێنابوە سەرجادە. ئەمریکاو ئەوروپاییەکان تکایان لە ناسر کرد ئارام بگرێ و شەڕە نەکا, چونکە جگە لەتێکدانی ئاسایشی ناوچەکە, میسر زەرەری لێ ئەکا. بەڵام ناسر زیاتر لەخۆی بایی بوو، بەقسەی کەسی نەکرد!
ئیسرایل نەیئەویست ئەو شەڕە بکا، بەڵام کاتێ ناسر هەر سوور بوو لەسەر هەڕەشەکانی، سەعات سێی بەرە بەیانی پێنجی حوزەیران، لە ژێر گوشاری جەنراڵەکانی سوپادا، کنێستی ئیسرایل بە نهێنی کۆبۆوە و بڕیاری شەڕی دا، هەر ئەو بەیانیە هێرشی ئاسمانی ئیسرایل، تەواوی هێزی ئاسمانی مسری لەناوبرد، لە ماوەی 72 سەعاتیشدا هەموو نیمچە دوورگەی سینای میسر ی داگیرکرد. بەبێ گەڕانەوەش بۆ(لێڤی ئێشکۆڵ) سەرۆک وەزیر, موشی دایان (وەزیری بەرگری ئەوکات) فەرمانی بە سوپا کرد بەرەو باکور و خۆرهەڵات بجوڵێ و، لەماوەیەکی زۆرکورتدا سوپا، جۆلانی سوریا و کەناری خۆراوای بە (قدس ی خۆرهەڵاتیشەوە) داگیرد. 
بەر لەم شەڕە, ئیسرایل ئامادە بوو مافی فەلستینیەکان بسەلمێنێ, لەوانە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلستین کە پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێ و گێڕانەوەی هەمو ئاوارە فەلەستینیەکانی نیشتەجێی وڵاتانی عەرەب کە لەساڵی 1948 وە لە ئیسرایل هەڵکەندرابوون. ئەوکاتە نە جۆلان و نە باشوری لوبنانیش داگیر نەکرابوون, پەڕ و باڵی سوپای میسر و سوریاش نەکرابوو. 
ئەگەر سازشی عاقڵانەی سادات و خراپیی ئاستی جەماوەریی ناوخۆی جیمی کارتەر نەبوایە بەهۆی کەوتنی ڕژیمی شای ئێرانەوە لە ساڵی 1979 دا, ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد نەدەکراو, نیمچە دورگەی (سینا) ش بەدەردی قودس و جۆلان ئەچوو. 
ئەوەی ئێستا ئیسرایل بە هاتنەدی خەون و خەباتی جولەکە ناوی ئەبا, هەڵە و لەخۆبایی بونی عەرەب بوو کە پەنجا و دوو ساڵ لەمەوبەر جەمال عەبدولناسر کوێرانە بڕیاری لەسەرداو, (موشی دایان) و (ئەزرا وایزمان) و (ئاریال شارۆن) و جەنراڵەکانی تری ئیسرایل چاوتیژانە قۆستیانەوە, جولەکەش بۆهەتایە, نەوە دوای نەوە شانازی پێوە ئەکا.
دوای پەنجا ساڵ، هەڵە و لەخۆبایبونی جەمال عەبدولناسر لە کوردوستان دووبارە بۆوە، کورد ڕیفراندۆمی کرد و خەونی سەربەخۆیی زیندەبەچاڵ کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand