درەو میدیا: موعتەسەم ئەكرەم بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیاری خانەنشینبونەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوەو دەگەرێنرێتەوە سەركارەكەی خۆی. بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە وێنەیەكی دەست ( درەو میدیا) كەوتووەو، لە رۆژی 11/11/2019 دەرچووە بڕیاری گەراندنەوەی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی دەركراوە بۆ بۆسەر كارەكانی خۆیان، یەكێك لەوانە ( موعتەسەم ئەكرەم)ە كە لە پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بوو. لە بەرواری 22/10/2019 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خانەنشینی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق دەركرد، كە مەبەستی سەرەكی گۆڕانكاریكردن بوو لە پۆستەكاندا، لەناویاندا (3) بەرپرسی كوردی تێدابوو ئەوانیش :. - موعەستەم ئەكرەم لە پشكی یەكێتی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان - دارا حسێن یارا لەپشكی پارتی بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عێراق - كامەران عەلی لە پشكی یەكێتی بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە( درەو میدیا)ی راگەیاند: لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ( موعتەسەم ئەكرەم) بڕیاری خانەنشینبونەكەی هەڵوەشێنراوەتەوەو لە هەمان پۆست (بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق) بەڵام بۆكاروباری غاز دانراوەتەوە ، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، كە موعتەسەم ئەكرەم كەسێكی نزیكە لە كۆسرەت رەسوڵ عەلیەوە.
راپۆرتی: سەرتیپ وەیسی كەریم حزبه گهورهكانی ههرێمی كوردستان زۆرینهیان له سهروهختی كۆنگرهدان، یاخود له ناو پڕۆسهی كۆنگرهدان. یهكێتی، گۆڕان، كۆمهڵ، یهكگرتوو، پارتی، بهشێك له ههنگاو گفتووگۆكانیان لهوبارهیهوه دهستپێكردووه، زۆرینهیان دهیانهوێ له كۆتایی ئهمساڵ و سهرهتای ساڵی داهاتوو بهخۆیانهوه سهرقاڵ بن و بارودۆخی ناوخۆیان رێكبخهنهوه. كۆنگرهی یهكێتیی (1) ئهنجامدانی كۆنگرهی چوارهمی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆته كارێكی حهتمی لهماوهی 25 ڕۆژی دیكه ئهنجامدهدرێت، بۆ ئهم مهبهستهش كۆنفراسه ناوخۆییهكان له ڕۆژی شهممهوه دهستپێدهكات، ئهو حزبه دهبوو له ساڵی ٢٠١٣ كۆنگرهی چوارهم ببهستێت. ئێستا كه لهسهرووبهندی كۆنگرهدان، ململانێكان زیاتردهبن، ڕۆژانه گفتووگۆو رێككهوتنی بهردهوام له نێوان جهمسهرهكان ههیه، ڕۆژانه پێشنیازو سیناریۆ بۆ داڕشتنهوهی ههیكهلی ئهو حزبه گۆڕانكاری بهسهردادێت. ههموو ئاماژهكان بۆئهوهیه كه ئهمجاره كۆنگره بهشێوازی تهوافوق دهبێت و هیچ كێشهیهكی ئهوتۆی لێ ناكهوێته، به تایبهت له نێو جهمسهره گهورهكانی ئهو حزبه ( ماڵی تاڵهبانی و كۆسرهت رهسوڵ و بهرههم ساڵح و گروپی كهركووكییهكان و گروپی جافهكانی نێو ئهو حزبه). ئهم كۆنگرهیه بهراورد به كۆنگرهكانی رابردوو، بچووككراوه دهبێت ، ژمارهی ئهندامهكان له ههزار ئهندام تێهپهرناكات، دیاریكردنی ئهندامانی شارهكانیش لهسهر بنهمایی دهنگی دوو ههڵبژاردنی یهك له دوای یهكه. تا ڕادهیهكی زۆر بهرههم صاڵح دهبێته واجهیهی ئهو حزبه، دهسهڵات و پۆستهكانی خوار كهسی یهكهمیش له نێوان ماڵی مام جهلال و كۆسرهت رهسوڵ دابهش دهبێت، ئهمجاره كۆسرهت رهسوڵ جگه له خۆی كوڕهكانیش دهباته سهرهوه. له ماڵی تاڵهبانی ههموو ههوڵهكانی بافڵ ئهوهیه دهسهڵاتهكانی خۆی بگهیهنێته كهسی یهكهم دووهم، بهڵام پێناچێت تموحهكانی به تهواوی جێبهجێببن، به تایبهت دوای چۆڵكردنی گۆڕهپانهكه له لایهن مام جهلال و هێرۆخان، ئێستا ئهوان به لاوازی دهردهكهون. كوڕانی بنهماڵهكان له نێوشیان بافل و لاهور و قوباد تاڵهبانی و شاڵاو كۆسرهت رهسوڵ و دهرباز كۆسرهت رهسوڵ و ئهوانی دیكه، دهچنه لوتكهی دهسهڵاتی ئهو حزبه، لهبهرامبهریشدا مهكتهبی سیاسی و كارگێرانی پێشووتری مهكتهبی سیاسی ئهو حزبه ڕۆڵیان وهكو پێشووتر نامێنێت. زۆربهی ئهو سهركردایهتی و مهكتهبی سیاسی ئێستا ههن له شوێنهكانی خۆیان دهمێننهوه، جگه لهو كهسانهی كه خۆیان ئارهزووی كشانهوهیان ههیه، لهبهرامبهریشدا ژمارهیهك له ئهندامی سهركردایهتی و مهكتهبی سیاسی دیكهی نوێ سهردهكهون، دوای ئهوهی ژمارهی ئهندامانی ئهنجومهنی سهركردایهتی زیاتر دهكرێت. ئێستا باڵی ماڵی تاڵهبانی، ماڵی كۆسرهت رسوڵ، باڵی بهرههم ساڵح، ڕۆژانه له گفتووگۆی چڕدان، ههر لایهك ههوڵی چڕینی زۆرترین جومگهی حزبهكه دهدات بۆخۆی، بهڵام سرینهوی یهكتر ڕوونادات، شهش ساڵ دواخستنی كۆنگره باڵه ناكۆكهكانی یەکێتی نەسازاند، بهڵام پێدهچێت ئهمجاره بسازێن. كۆنگرهی یهكگرتوو (2) شهممهی داهاتوو ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتووی ئیسلامی بڕیار لهسهر وادهی ئهنجامدانی كۆنگرهی ههشتهمی ئاسایی خۆی دهدات و بهپێی زانیارییهكانیش وادهكه دهكهوێته مانگی داهاتوو، زیاتر له 900 ئهندامیش بهشداری ئهو كۆنگرهیه دهكهن. لهماوهی چهند ڕۆژی رابردوودا، یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنفراسه ناوخۆییهكانی خۆی لهبارهی دیاریكردنی ئهندامانی كۆنگره تهواوكرد، وابڕیاریشه شهممهی داهاتوو 16 تشرینی دووهم، ئهنجومهنی سهركردایهتی پرسی وادهی ئهنجامدانی كۆنگره یهكلایبكاتهوه، زۆرینهش لهگهڵ ئهوهدان وادهكه بكهوێته كۆتایی ئهم مانگه، یاخود سهرهتای مانگی داهاتوو كۆنگره ببهسترێت. بهپێی زانیارییهكان، ئهنجومهنی سهركردایهتی پرسی جیاكردنهوهی سیاسهت له بانگهواز یهكلادهكاتهوه، كه ئایه له كۆنگرهی ههشتهمی ئهو حزبه بیخاته بهردهم ئهندامانی كۆنگره، یان نا. ئهبو بهكر كاروانی و جهماعهتهكهی پڕۆژهی خۆیان بۆ كۆنگره پێیه، دهیانهوێ یهكگرتوو به تهواوی لهڕووی ئاڕاستهی سیاسی و فكری بگۆڕن ، ههڵگری دروشمی جیاكردنهوهی بانگهوازن له سیاسهت، لهبهرامبهردا ئهمینداری ئیستاش دهیهوێ ئهو كاره بكات، بهڵام به فۆڕمێكی دیكهی جیاواز. ههرچهنده ئهگهری زۆره ئهمیندار ركاربهرێكی ههبێت كه ئهبوبهكر كاروانییه ، بهڵام جارێكی دیكه سهلاحهدین محهمهد بهائهدین خۆی بۆ پۆستی ئهمیندای گشتیی ئهو حزبه كاندید دهكاتهوه. یهكگرتوو لهساڵی ١٩٩٤ ەوە حهوت كۆنگرهی بهستووه، ئهو حزبه یهك جار ئهمینداری ئاڵوگۆڕكرد، ودواتر سهلاحهدین بههادین گهڕایهوه سهر كورسی یهكهمی حزبهكه. یهكگرتووی كێشهی دارایی زۆری ههیهو ماوهی چهند مانگێكه رووبهرووی قهیرانی دارایی سهخت بۆتهوه، بهشێك له ئۆرگانهكانی ناچار به نبو موچهیی كراونهتهوه. یهكێك له كێشهكانی ئهو حزبه نهبوونی گوتارێكی سیاسی ڕوونه. یهكێك له كێشهكانی یهكگرتوو پرسی ئۆپۆزسیۆنبوونه، كه لهنێوان سهركردایهتی و فراكسیۆنی یهكگرتوو ناكۆكی لهسهره، ههندێك پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگهر و دهكهن،ههندێكیش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنێكی نهرم دهكهن كه رهچاوی پهیوهندییهكانی یهكگرتوو بكات، ئهمهش وایكردووه وهك بهرهیهكی ئۆپۆزسیۆنی یهكگرتوو لهگهڵ لایهنه ئۆپۆزسیۆنهكانی تری ههرێم دهرنهكهون. یهكگرتوو ئیسلامی بهراورد به ساڵانی زێرینی خۆی پاشهكشهی زۆری كردووه، به تایبهت له دوای ههڵبژاردنی ڕابردوو، وهكو پارسهنگی هێز له ههرێمی كوردستان حسابی بۆ ناكرێت، ههربۆیهش ئهگهر ئهو كۆنگرهیه دادی یهكگرتوو نهدات و مشورێك لهخۆیان نهخۆن، پێگهیان له چوارچێوهی چهند خانهوادهیهكی موحافیزكاری ئاینی ههرێمی كوردستان دهمێنێتهوه. كۆنگرهی كۆمهڵ (3) بۆ كۆمهڵ-یش كۆنگرهی چوار جیاوازهو بهكێشهوه پێدهنێته كۆنگره، پێش كۆنگره سهركهوتوو نهبوو له گێڕانهوه بهرپرسه ناڕازییهكان، به تایبهت ئهندامانی سهركردایهتی پێشووی وهكو سهلیم كۆیی و سهعید ههركی و ئیسماعیل رهسوڵ لهگهڵ سهدان ئهندام و بهرپرسی ناو مهڵبهندهكانی ئهو حزبه. رێكخستنهكانی كۆمهڵ لهو پهری خراپی و نا دامهزراوهیدایه، لهسهر ئاستی ئهنجومهنی سایسی و سهركردایهتی ناكۆكی ههیه، ناكۆكییهكانی عبدالستار مهجیدو محهمهد حهكیم به تهواوی لهم دوایانهدا ههستی پێكراوه، به تایبهت دوای ئهوهی عبدالستار مهجید له حكومهت هاته دهرهوه. تاڕادهیهك كۆمهڵ له دوای علی باپیر، له لایهن دهستهی بهڕێوهبردنی ئهو حزبه كه خۆی له ئهنجومهنی سیاسی و بانگهواز دهبینێتهوه كۆنتڕۆڵ كراوه، خوارهوه له ئهدای سهرهوه رازی نییه، سهرهوهش شوێنهكانیان بۆ خوارهوه چۆڵ ناكهن. شێوازی كاركردنی كۆمهڵ زۆر كلاسیكییه، حزبهكهیان دهسهڵاتی تهنانهت بهسهر ئهندامانی فراكسیۆنهكانیشیان نییه، دیسپلینی حزبی و میتۆدی سزاو پاداشت بهشێوهیهكی نا عهدالهتی له نێو ئهو حزبهدا لهماوهی ڕابردوو پهیڕهكراوه، ئهمهش زهڕبهی گهورهی لهو حزبه داوه، بهشێوهیهك كاردانهوهی له نێو ئهو حزبه دروستكردووه. كۆمهڵ به ههمان شێوهی یهكگرتوو گرفتی دارایی ههیه، به تایبهت دوای ئهوهی زیاتر له سێ مڵیۆن دۆلار لهم دوو ساڵهی كۆتایی له دهستدا، بههۆی ئهوهی پارهكهیان خسته نێو مامهڵهیهكی بازرگانی، بهڵام دواتر زهرهریان كرد. سهر ئێشهی گهورهی كۆمهڵ بۆ ئهم كۆنگرهیه، پاشگری (ئیسلامی)یه، حزبهكه بهسهر دوو ئاڕاستهی دژ بهیهكدا دابهشبوون بهشێكیان به توندی لابردنی پاشگری ئیسلامی رهتدهكهنهوه، بهشێكی دیكهیان به ئهمیری كۆمهڵیشهوه لهگهڵ لابردنی پاشگرهكهن. گوشارهكانی پارتی و گۆشهگیركردنی ئهو حزبه كاریگهری ههبووه لهسهر ئهو حزبه، ئێستا ئهوانیش به ههمان شێوهی یهكگرتوو گوتاری سیاسیان ڕوون نییهو نهیانتوانیوه لهگهڵ بارودۆخی ناوچهكه خۆیان بگونجێنن. راسته لهڕووی كورسیهوه زیادیان كردووهو یهكگرتووی ئیسلامیان تێپهراندووه، بهڵام لهڕووی دهنگ و جهماوهره كهمیان كردووه، له نێو ناوهند ئاینییهكان و توێژی دیندارو مامۆستایانی ئاینیش پێگهیان لهق بووه. كۆمهڵی ئیسلامی دهیهوێ لهم كۆنگرهیهدا دروشمی ئاینی له نێو ئاڵاكهی دهربهێنێت و ناوی ئهمیریش بگۆڕێت به سكرتێر، یاخود ههرشتێكی دیكه. له نێو كۆمهڵی ئیسلامی قهیرانی سهركرده ههیه، ههربۆیهش جارێكی دیكه علی باپیر به ناچاری له شوێنهكهی خۆی دهمێنێتهوه وهكو كهسی یهكهم حزب، چونكه كۆمهڵهكان و دهرهوهش باش ئهوه دهزانن علی باپیر واته كۆمهڵ، بۆیه مانهوهی وهكو كهسی یهكهم به گرێنگ دهزانن. كۆنفراسی نیشتمانی گۆڕان (4) بزوتنهوهی گۆران لهساڵی ٢٠٠٩ وە تا ئێستا دهبوو پێنج كۆنگرهی ببهستێت، گۆڕان ئێستا له ناو پڕۆسهكهدایهوه له ١٤ی٩ی 2019، خانهی نوێی راپهڕاندن و رێكخهری ئهو حزبهی ههڵبژارد، بهبێ گهڕانهوهی زویرهكان ههرچهند لیژنهیهك لهوبارهیهوه پێكهێنرابوو، له دیاریترینیان عوسمانی حاجی مهحمود، قادر حاجی عهلی و عهبدوڵا كوێخا موبارهك و عهبدوڵای مهلا نوری و د.محمهد علی و ....هتد. وابڕیاریشه له كۆتایی ئهمساڵ، یاخود سهرهتای ساڵی داهاتوو كۆنگره، یاخود كۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان ئهنجامبدرێت و پێناچێت ههڵبژاردنه ناوخۆییهكانی ئهو حزبه كێشهی تێبكهوێت، چونكه تاڕادهیهكی زۆر دوای ههڵبژاردنی خانهی ڕاپهراندن و رێكخهری گشتی و دیاریكردنی بهرپرسی ژمارهیهك ژوور، كێشهی دیكه ڕووبدات، بهوپێهی بهرهی ناڕازیی و ڕازی به تهواوی دهستهبهرداری یهكتربوون، گۆڕان ئێستا بۆته حزبێكی بچووكی له قالبدراوی كوڕهكانی نهوشێروان موستهفا. كۆنگرهی پارتی (5) پارتی دهبوو ساڵی ٢٠١٥ كۆنگرهی چواردهیهمین بكات، بهڵام ئهوان باس لهوهدهكهن بههۆی بارودۆخی كوردستانهوه نهپڕژاونهته سهر كۆنگره، گفتوگۆكان لهسهر كۆنگره لهنێو پارتی لهنێو ئهندامانی خێزانی بارزانی قهتیس ماوه، ههر ئهو گفتوگۆیانهش چارهنوسی پارتی و كۆنگره یهكلایی دهكهنهوه. له نێو پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاردان لهسهر زۆرینهی پرسهكان له دهست بنهماڵهی بارزانیهو سهركردایهتی و مهكتهبی سیاسی دسهڵاتهكانیان دیاریكراون، تاوهكو ماڵباتی بارزانی بڕیار لهسهر خۆ نوێكردنهوه نهدهن، هیچ دهنگێكی ناڕازیی له سهرهوهو خوارهوه نابیسترێت. پێش كۆنگره ناكۆكییهكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مهسرور بارزانی كهوتوونهته بهرچاو، تاوهكو حكومهت نهكهوێته سهر سكه چاوهڕێ ناكرێت كۆنگره سازبكرێت. پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٤٦دامەزرا، تاوهكو١٣كۆنگرهی بەستووە، له كۆنگرهی یهكهم تاوه كۆنگرهی نۆ، مهلامستهفا بارزانی سهرۆكی حزب بوو. له دوای مردنی ناوبراو مهسعود بارزانی سهرۆكه، دوایهمین كۆنگرهی پارتیش ساڵی 2011 بوو.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت- محەمەد رەئوف چەند رۆژێكە پیاوێك كە خۆی وەكو ئامۆزای شێخ (تەمیم بن حەمەد ئال سانی) ئەمیری قەتەر دەناسێنێت، هاتوەتە هەرێمی كوردستان. ئەو پیاوە كە ناوە راستەقینەكەی نادیارەو هاوەڵەكانی بە "ئەبو حەمەد" بانگی دەكەن، دوێنێ شەو لە ماڵی سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی بووەو ئەمڕۆ گەیشتووەتە ناوچەی گەرمیان. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەبو حەمەد بەمەبەستی راوكردن هاتوەتە هەرێمی كوردستانو دوو بەرپرسی حزبیو حكومی پاسەوانیان بۆ داناوەو دەیپارێزن. ئەمڕۆ "ئەبو محەمەد" چووتە قەزای كەلارو سەردانی ماڵی پیاوێكی كردووە بەناوی (جاسم محەمەدی)، جاسم راوچییەكی شارەزاو ناسراوی سنوری گەرمیانە، (درەو میدیا) پەیوەندی پێوەكرد، پشتڕاستیكردەوە، ئەو پیاوەی هاتوەتە سنورەكە ئامۆزای میری قەتەرە. جاسم وتی:" ساڵانە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی ناسراو روو لە سنوری گەرمیان دەكەن، ئەوان بۆ راوی مێشەسی دێنە ناوچەكە". "مێشەسی" باڵندەیەكە كە زیاتر لە ناوچەكانی باشوری عێراق دەژی، عەرەبەكان پێی دەڵێن "حەباری"، هەندێك لەم باڵندانە كۆچیان كردووە بۆ ناوچەی گەرمیان، بەڵام جاسم محەمەدی دەڵێ:" مێشەسی لە گەرمیان زۆر كەمە، 10 رۆژ مینە بكەیت، دانەیەك نادۆزیتەوە". بەپێی زانیارییەكان، لە ناوچەكانی باشور، نرخی یەك مێشەسی زیندوو كە دوای راوكردن دەفرۆشرێت دەگاتە (200) دۆلار، سەرەتای مانگی ئازار تاوەكو كۆتایی حوزەیران قۆناغی زۆربوونی ئەم جۆرە باڵندەیە، بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەو وەرزەدا راوكردنی مێشەسی قەدەغەكردووە. لەبارەی ئەوەی ئایا پۆلیسی دارستان رێگرنییە لە راوكردنی مێشەسی، جاسم وتی:" راوی مێشەسی هاوشێوەی راوەتانجی راوێكی ئازادە"، عەرەبەكان قوش "باز"یان پێیە، لەو رێگەیەوە راوی دەكەن. باسی لەوەكرد، ئەو قەتەریانە ساڵانە سەردانی ئەو دەكەن، پێشتر سەردانی ناوچەكانی باشوری عێراقییان دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نائارامی بارودۆخی عێراقەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان، بەمدواییەش ژمارەیەك كەسیان لە باشوری عێراق لێ دەستگیركراو بە پارەیەكی زۆر ئارازدكران، ئیتر لەوكاتەوە سەردانی باشوری عێراق ناكەن. لە لێدوانێكدا بۆ (درەو میدیا)، عەمید شوان محەمەد رەشید بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانو ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، ئەوان ئاگادارن كەسایەتییەكی عەرەبی خەڵكی دورگەی عەرەبی بەو ناونیشانە هاتوەتە سنورەكە. عەمید شوان وتی:" ئەوانە بۆ راوی قوش هاتوون نەك مێشەسی، دوو ساڵە دەرفەت بە خەڵك دراوە راوی ئەو جۆرە باڵندانە بكەن كە كۆچەرین، بەڵام ئەوان چاودێری دەكەنو رێگەنادەن هیچ راوێكی نایاسایی لە ناوچەكەدا بكرێت". كوردو قەتەرییەكان لەنێوان خەڵكی كوردستانو قەتەردا هیچ پەیوەندییەكی كلتوری ئەوتۆ نییە، ئەوەی هەیە پەیوەندی سیاسییو بزنسە كە هەندێك لە بەرپرسانی حكومیو حزبی هەرێم لەگەڵ قەتەرەییەكان هەیانە، بەڵام نەوەدەكانی سەدەی رابردوو كاتێك دوو هێزە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم (پارتیو یەكێتی) لە شەڕێكی خوێناوی سەختدا بوون، قەتەرییەكان لەڕێگەی رێكخراوە فریاگوزەرییە ئیسلامییەكانەوە بە دیاریكراوی (رابیتەی ئیسلامی كورد) هاوكاریو كۆمەكی مرۆییان بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد. بەمدواییە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە كە دەوڵەتی قەتەر خەرجی هێرشی سەربازی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دابین دەكات، ئەمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان توڕەیی بەدوای خۆیدا هێنا، بنەماڵەی دەسەڵاتداری قەتەر پشتیوانی لە رەوتی ئیخوان موسلیمین دەكەن لە ناوچەكە، ئەمە وایكردووە پەیوەندییان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بەهێز بێت، لە قەیرانی سوریادا قەتەرو میدیاكانی بە دیاریكراوی (الجزیرە) بە توندی دژی كورد بوون لە رۆژئاوای كوردستان، ئەوان یەكینەكانی پاراستنی گەل بە سەربازو پارێزەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا ناودەبەن. لەبارەی "مێشەسی"یەوە مێشەسی كە ناوە زانستییەكەی "Houbara"یەو پێشتریش پێی وتراوە "Chlamydotis"، باڵندەیەكە كە زیاتر لە ناوچەكانی باشوری كیشوەری ئاسیا دەژی، لە روسیاو چینو مەنگۆلیاو پاكستان، هەروەها لەناوچەكانی دورگەی عەرەبیو عێراقو ئێران ناوچەكانی باكوری ئەفریقا لەوانە میسرو جەزائیرو تونسو لیبیاو مەغریب هەیە، هەندێك لەم باڵندەیە لە ناوچەكانی خۆرئاوای ئەوروپاشدا هەن. ئەم باڵندەیە زۆرترین راوكەری هەیە، ئەمە وایكردووە بكەوێتە بەردەم مەترسی لەناوچوونەوە، ئەم جۆرە باڵندەیە ئێستا لە قەفەزدا بەخێو دەكرێن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لەناوچوونی رەگەزەكەیان بكرێت. ئێستا لە سعودیەو ئیماراتی عەرەبی چەندین كۆمەڵەو رێكخراو دروستبوون كە هەوڵی پاراستنی مێشەسی دەدەنو لە شوێنی پارێزراودا خزمەتیان دەكەن، بێچووەكانیشیان دەبەنو لە بیابانەكان ئازادیان دەكەن بۆ ئەوەی جارێكی تر لە بیانانەكانەوە پارێزگاری لەناوچوونی رەگەزی خۆیان بكەن. مێشەسی سیمبولی بیاباننشینەكانی ناوچەی دورگەی عەرەبییە، نێچیری ژمارە (یەك)ی ئەو (باز)انەیە كە عەرەبە دەشتەكییەكان وەكو تانجی راو بەكاریاندەهێنن، راوچییەكانی دورگەی عەرەبی ئەگەر بازەكەیان بتوانێت مێشەسییەك راوبكات، هەست بە فەخرو شانازی گەورە دەكەن، واتە راوی مێشەسی لای ئەوان بەپلەی یەكەم بۆ سودوەرگرتن لە گۆشتەكەی یاخود فرۆشتنی نییە، بەڵكو لەچێژوەرگرتنە لە راوكردنەكەی، بەڵام هەندێكی تر باسلەوە دەكەن خواردنی گۆشتی مێشەسی ئارەزووی سێكسی زیاد دەكات، رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە شازادەو دەوڵەمەندەكانی كەنداو سەرچڵی بە ژیانی خۆیانەوە دەكەنو بۆ راوكردن خۆیان دەگەیەننە وڵاتە مەترسیدارەكانی وەكو عێراق و ئەفغانستانو پاكستان بەدوای ئەو پەلەوەرەدا. مێشەسی لەجیهاندا (32) جۆری هەیە، (23) جۆریان لە كیشوەری ئەفریقادان، بەگشتی رەنگیان خۆڵەمێشییە، بەڵام بەپێی ئەو وڵاتو ناوچەیەی كە تێیدا دەژین، هەندێك رەنگیان دەگۆڕێت، دور لە ناوچەی نیشتەجێبوون دەژین. ئەم باڵندەیە زیاتر لەسەر پێیەكانی دەڕوات، بەڵام توانای فڕینیشی هەیە بە باڵەكانی، لە فڕیندا زۆر خێرایە، بەتایبەتی ئەگەر هەست بە مەترسی بكات، نێرینەی ئەم باڵندەیە بەوە جیادەكرێتەوە ریشێك لەسەر گەردنی هەیە، بەگشتی مێشەسی باڵندەیەكی كۆچەرییەو لەشوێنێكەوە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێكی تر بەپێی باوردۆخی كەشوهەوا. سەرچاوەی خۆراكی مێشەسی بریتییە لە رەگی رووەكو خواردنی قالۆنچەو كولەو دووپشك، لەڕووی قەبارەو كێشەوە، مێشەسی زیاتر لە شێوەی قەلدایە. "مێشەسی" لە كوردستان ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە كە سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە، باڵندەی "مێشەسی"ی خستوەتە لیستی سورەوەو راوكردنی قەدەغەكردووە، ئەمەش بەهۆی مەترسی لەسەر قڕبوونی رەگەزی ئەم جۆرە باڵندەیە. لە كوردستاندا ئەم باڵندەیە لە كۆنەوە بینراوەو لای خەڵك ناوەكەی ناسراو بووە، ساڵی 2017 لە رۆژهەڵاتی كوردستان ژینگەپارێزان هەڵمەتێكیان رێكخستو داوایان لە بەرپرسان كرد پارێزگاری لە باڵندەی مێشەسی بكەنو رێگەنەدەن لە سنورەكە بەتەواوەتی قڕبكات. ئەوكات چالاكوانانی بواری ژینگە باسیان لەوەدەكرد لە سەرتاسەری ئێراندا تەنیا (35) دانە لە باڵندەی مێشەسی ماون، كە ئەوانیش لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا بوون. لە هەرێمی كوردستان هیچ ئامارێك لەبارەی ژمارەی ئەم جۆرە لە باڵندە لەبەردەستدا نییە، بەڵام چەند ساڵێكە راوچیو خەڵكانی دەوڵەمەندی وڵاتانی دورگەی عەرەبی دێنە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم لەوانە شارەزور و گەرمیانو هەولێرو بەدوای باڵندە دەگمەنەكاندا دەگەڕێن. كێ بەرپرسە ؟ لە هەرێمی كوردستان چەند لایەنێك هەن كە تایبەتمەندن بە بواری پاراستنی ژینگە، یەكێك لەوانە لیژنەی (كاروباری تەندروستیو ژینگەو مافی بەكاربەر)ە، ئەم لیژنەیە سەباح زێباری سەرۆكایەتی دەكات، رێباری نوێنەری قەزای ئاكرێیەو دكتۆری لە پزیشكیدا لە زانكۆی ڤیەننا بەدەستهێناوە، (درەو میدیا) پەیوەندی پیوەكرد، ئەو وتی:" ئاگاداری ئەوە نیم باڵندەی لەو جۆرە هەبێتو خەڵك لە دەرەوەی وڵاتەوە بێن بۆ راوكردنی، بەڵام بیستومە لە خلیج راودەكرێت، ئێمە دژی ئەو جۆرە لە راوكردنین"، زێباری پێشنیازی بۆ كردین لەوبارەیەوە قسە لەگەڵ دەستەی ژینگەدا بكەین، چونكە ئەوان لایەنی جێبەجێكارن. لە هەرێم دامەزراوەیەكی تری بواری ژینگەپارێزی هەیە كە ناوی (دەستەی پاراستنو چاككردنی ژینگە)یە، ئەم دەستەیە دەستەیەكی فەرمی سەربە حكومەتی هەرێمەو سەرۆكەكەی سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ناوی (هەڵۆ مستەفا عەسكەری)یە. لە لێدوانێكدا بۆ (درەو میدیا)، دیار شێخ غەریب بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی وتی:" ئێمە ئاگاداری هاتنی ئەو كەسانە نین بۆ سنورەكە، بەدواداچووون دەكەین، دژی راوكردنی هەموو جۆرە ئاژەڵە كێوییو دەگمەنەكانین، جگە لە (كەو) و (سوێسكە) كە بەپێ رێنماییەكان لە وەرزی دیاریكراو و بە مۆڵەت رێگە بە راوكردنیان دەدرێت". راوچی بەرامبەر بە پارە ناوەڕاستی كۆتا مانگی ساڵی 2015 ژمارەیەك راوچی قەتەری كە لەنێویاندا چەند ئەندامێكی خێرانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە هەبوون، هاتنە ناو عێراقو لە بیابانی سنوریی نێوان عێراقو سعودیە جێگیربوون، ئەوان بۆ راوكردنی مێشەسی هاتبوونە ناوچەكە، بەڵام روبەڕووی بەختێكی خراپ بوونەوە. ژمارەیەك چەكداری نەناسراو راوچییە قەتەرییەكانیان رفاند، ئەو راوچییانە 16 مانگ بێسەروشوێن بوون، قەتەر لەسەر بەرزترین ئاست هەوڵی دۆزینەوەی رفێندراوەكانی دەدا، وەفدی باڵای قەتەری هاتنە عێراقو لەگەڵ گەورە بەرپرسان لە بەغداد گفتوگۆیان كرد، دوای هەوڵێكی زۆر، رۆژی 21ی نیسانی 2017 رفێندراوەكان ئازادكرانو گەڕێندرانەوە بۆ قەتەر. لەبارەی چۆنیەتی ئازادكردنی راوچییە قەتەرییەكانو ئەندامانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری قەتەر، میدیا عەرەبیو جیهانییەكان چەندین چیرۆكی جیاوازیان باسدەكرد، ئەوكات نوسەرێك لە رۆژنامەی فاینێنشاڵ تایمزی بەریتانی نوسی:" قەتەر لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو رفێندراوانەدا بڕی ملیارێك دۆلاری داوە بە گروپێكی چەكداری سەربە رێكخراوی قاعیدەو ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنیی ئێران كە لە پشت رفاندنی ئەو راوچییانەوە بوون". هەندێك سەرچاوەی تری عێراقی باسیان لەوەدەكرد، گروپە چەكدارەكەی عێراق لەبەرامبەر ئازادكردنی چەند دەستگیركراوێك لەلای بەرەی نوسرەی سوریا، راوچییەكانیان ئازادكردووە. شازادەو ئەمیرەكانی كەنداو عاشقی راوی مێشەسین، ساڵی 2014 میدیاكانی پاكستان رەخنەیان لە ئەمیرێكی سعودی گرت كە سەردانی ویلایەتی بلوشستانی باشوری خۆرئاوای پاكستانی كردبوو، لەرێگەی بازەكانییەوە لە ماوەی سێ هەفتەدا (2 هەزار) مێشەسی راوكردبوو، ساڵی 2018 بەهەمان شێوەی تەمیم بن حەمەد میری قەتەر تۆمەتباركرا بە راوكردنی ئەو جۆرە باڵندەیە لە هەمان ناوچەی پاكستان، لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەیاسا راوكردنی قەدەغەكردووە.
راپۆرتی: محەمەد رەئوف- فازڵ حەمە رەفعەت دوێنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند " پێشمەرگە دەبێت هێزی پاراستنی گەل بێت، ناكرێت هێزی حیزب و لایەن و گرووپەكان بێت" نێچیرڤان بارزانی ئەو قسانەی لە ئەكادیمیای زاخۆكرد كە لەبنەڕەتەوە ئەكادیمیایەكی حزبیە و لە 1996 پارتی دیموكراتی كوردستان درووستیكردووەو كراوەتە سەر بەحكومەت و دەرچوانی ئەم ئەكادیمیایە زۆرینەیان سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانن، بەشێكیش لە و فەرماندە سەربازیانەی هاوشانی سەرۆكی هەرێم ئامادەی ئەو مەراسیمەبوون فەرماندەی سەربازی حزبی بوون. نێچیرڤان بارزانی لە وتەكەیدا رایگەیاند"پێشمەرگە دەبێ خۆی قبووڵی نەبێت، پێشمەرگەی حیزب و لایەنەكان بێت" ئەو ماوەی 17 ساڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان یەكنەخرا، ئێستا فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكەوێتە ئەستۆ، ئایا ئەو هەنگاوە قورسە دەنێت؟. لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك درا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتیی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و كاروباری پێشمەرگە و دارایی و ئابووری بۆ بەدواداچوونی بڕگەكانی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی پێشمەرگە. پرسی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاوكات لەگەڵ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەری هەڵداوەتەوە، پرسێك كە لەماوەی 28 ساڵی رابردوودا بەردەوام ئەولەویەتی كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووەو هیچ یەكێًكیشیان جێبەجێیان نەكردووە . پرۆژەكەی هاوپەیمانان ! لە شوباتی 2017ەوە وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتی راوێژكارانی سەربازی (بەریتانیا، ئەمەریكاو ئەڵمانیا) دەستیكردوە بە پرۆگرامی چاكسازییو رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، پرۆژەكە خۆی لە (35) خاڵدا دەبینێتەوەو ناوی لێنراوە "پێشمەرگە لە ئایندەدا". تائێستا (5) خاڵی پرۆژەكە جێبەجێكراون، كە ئەمانەن: • پرۆژەی ستراتیژی بەرگریی سەربازی • كارنامەی هێزی پێشمەرگە • بە ئەلیكترۆنیكردنی موچە • هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق • یاساو بڕیارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە هاوپەیمانان دەیانەوێت لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەنە هێزێكی نیزامیو بەتەواوی یەكیبخەنەوە، هەوڵەكانیشیان بەردەوامە. هەوڵەكانی یەكخستنەوە لەدوای دروستبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە ساڵی 1992 باس لە یەكخستنی هێزی پێشمەرگە دەكرێت، دوای جەولەكانی شەڕی ناوخۆو لە ساڵی 2005و پێكهێنانی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمەوە هەوڵی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەدرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش هێزە سەربازییەكان لە هەرێمی كوردستان بەسەر یەكەی (70ی یەكێتیو 80ی پارتی)دا دابەشبوون، پێشمەرگە ئابوونەی حیزبی دەدەنو كادری حیزبی كۆبوونەوەی سیاسییان پێدەكات. لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەیەك بۆ ڕێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە ئامادە كراوە، ژمارەیەك ھێزی پێشمەرگە ھەن لە دەرەوەی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگەن، وەك ھێزەكانی حەفتا و ھەشتا و چەند ھێزێكی دیكە، ئەو ھێزانە پێویستیان بە ڕێكخستنەوە ھەیە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان." بەمدواییە دوو هەوڵی نوێ درا بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە: هەوڵی یەكەم/ پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی دژ بە "داعش"، پەرلەمانی كوردستان بە بریاری ژمارە (19) لە 23ی تەموزی 2014دا تایبەت بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی (21) بڕیاری دەركرد. لە بڕگەی چوارەمی بڕیارەكەی پەرلەماندا هاتووە:" پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی (6) مانگ لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا وەك هێزێكی نیشتیمانی یەكبخات، بەتایبەتی یەكەكانی (70و 80)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان". واتا بەپێی بڕیارەكە، دوا وادە 23/1/2015 بوو بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە، چوار ساڵ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیو تائێستا پێشمەرگە یەكنەخراوە. لە شەڕی دژ بە "داعش"دا كە لە 2014 بۆ 2017 بەردەوام بوو، بەرەكانی جەنگ دابەشبوون بەسەر هێزەكانی یەكێتیو پارتیدا، لە خانەقین تا باشوری كەركوك لای هێزەكانی یەكێتیو لە رۆژئاوای كەركوك تا شەنگال لای هێزەكانی پارتی بوو، لەبری فەرماندەكانی پێشمەرگە، بەرپرسە حیزبییەكان دەكرانە فەرماندەی میحوەرەكان، لە سنوری یەكێتی (مەحمود سەنگاویو عەبدوڵا بۆرو وەستا رەسوڵ) بەرپرسی میحوەرەكان بوون، لە سنوری پارتیش (كەمال كەركوكیو سیروان بارزانیو عارف تەیفور) بەرپرسی میحوەر بوون. هەوڵی دووەم/ سەرۆكی هەرێم سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی)، لە رۆ ژی 14ی كانونی یەكەمی 2014دا (7) بڕیاری دەركرد بەمەبەستی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. لە خاڵی چوارەمدا ئاماژە بەوەكراوە:" پێویستە هەرچی زووترە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێكوپێكی یەكبخرێتەوە. بەشێوەیەك كە نابێ حزبایەتی تێدا بێت". لە خاڵی حەوتەمی بڕیارەكەشیدا ئەوە خراوەتەڕوو" هەر هێزێك لە دەرەوەی وەزارەت هەبێت، بەنایاسایی دەژمێردرێتو كەس بۆی نییە هێزی تازە لە دەرەوەی وەزارەت دروست بكات"، سەبارەت بە كاری حیزبایەتیش لەناو هێزەكاندا، لە خاڵی یەكەمدا ئاماژە بەوە كراوە" بەهیچ جۆرێك كاری رێكخستنو حزبایەتی لەناو وەزارەت ناكرێتو ئەو كەسەی بیەوێت لەناو وەزارەت حزبایەتی بكات، با دەست لەكاربكێشێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ لای حزبەكەی خۆی"، بەڵام تەواوی بڕیارەكانی جێبەجێنەكراون، هێزی پێشمەرگە یەكنەخراوەیەوە، زۆرترین هێزەكانی یەكێتیو پارتی لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدان، تا ئەمڕۆ بەبەردەوامی لەناو هێزی پێشمەرگەدا حیزبایەتی دەكرێتو بە فەرمانی سەركردە حیزبیەكان هێزەكان دەجوڵێن، واتا تەواوی بڕیارەكانی مەسعود بارزانی لەلایەن یەكێتیو پارتییەوە پێشێلكراو سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمیش بەدواداچونی جدی نەكرد بۆ بڕیارەكانی خۆی. هەوڵی سێیەم/ وەزیری پێشمەرگە لەسەروبەندی شەری داعشدا لە 2014 مستەفای سەید قادر وەزیری ئەو كاتی پێشمەرگە بەنوسراوی ژمارە ( 7954 ) لەبەرواری 10/12/2014 دا 4 بڕیاری دەركرد، بۆ سەرجەم فەرماندە و دەزگاكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و داوایان لێ دەكات كە پابەندی بن بۆ یەكخستنی گشت هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەڵام لەیەكەم كاردانەوەدا بریكاری وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند كە پابەندی ئەو بریارانە نابن، لە رونكردنەوەیەكدا ( ئەنوەری حاجی عوسمان ) كە لەبەرواری 15/12/2014 دەری كرد رایگەیاندووە : " ئیلتزام ناكەم بە فەرمانەكانی وەزیری پێشمەرگەوە" ، لەلایەن خۆشیەوە ئەو كات مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانەكانیدا ئەوەی خستەروو كە هێزی پێشمەرگەی یەكێتی ناخەنە ژێر فەرمانەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە. فەرماندەو بەرپرسانی یەكێتی و پارتی هەموویان لە ساڵی 1992 ەوە داوای یەكخستن و بەنیشتمانیكردنی هێزی پێشمەرگە دەكەن بەڵام بە كرداری هەموویان دژی یەیكخستن و دەركردنی هێ.ی پێشمەرگەن لەژێر دەسەڵاتی حزب كە ئەمەش پەیوەندی بە نەبوونی متمانەی نێوان یەكێتی و پارتیەوە هەیە بەرامبەر بەیەكدی. یەكخستن یان تێكەڵكردن ؟ ئەوەی تا ئەمڕۆ باسی لێوە دەكرێت سەبارەت بە یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، تێكەڵكردنی هێزەكانی سەربە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستانە، واتا یەكخستنەكە تەنها تێكەڵكردنە، واتا هێزەكانی یەكێتیو پارتی لەبری ئەوەی بە جیاو لە بەرەو بارەگای جیادابن، دەخرێنە یەك بەرەو لەیەك بارەگادا، بەڵام بە ئینتیمای حیزبی یەكێتیو پارتییەوە، ئەم فۆرمە لە یەكخستنەوە، زوو شكست دێنی، چونكە هەركات گرژی لەنێوان یەكێتیو پارتیدا دروستبێت، هێزەكان جیادەبنەوە، ساڵی 1994 هێزی پێشمەرگەی یەكێتیو پارتی یەكخرابوو، لەیەك بارەگادابوون، بەڵام كاتێك شەڕی ناوخۆ دروستبوو، لەماوەی نێو كاتژمێردا تەواوی هێزەكە جیابوونەوەو روبەرووی یەكتر بوونەوە. یەكخستنی هێزی پێشمەرگە پێویستی بە دروستكردنی هێزێكی تایبەتە، لەسەر بنەمای ئەكادیمیو تەمەن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای حیزبیو نەتەوەی جیاواز، دەكرێت وەزارەتی پێشمەرگە لە دروستكردنی ئەو هێزانەوە دەستپێبكات، نەك تێكەڵكردنی هێزی حیزبی. پێشمەرگە بە ژمارە ئەگەرچی تائێستا بەرەسمی ژمارەی دروستی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەپێی پرۆژە بودجەی 2013ی هەرێمی كوردستان كە دواین پرۆژە بودجەی حكومەتی هەرێمە، ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە (118هەزارو 642) كەسە. جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەندجارێك لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا بەتایبەتی بۆ میدیا عێراقییەكان باسی لەوەكردووە" ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە (160 هەزار)ە، بەجۆرێك پێشمەرگەی لیواكان دەگاتە (120) هەزار كەس، بێجگە لە (40) هەزار پێشمەرگەی دیكە كە هێزی یەدەگن، هەروەها (40) هەزار پێشمەرگەی خانەنشین. كۆی گشتی دەگاتە (200) هەزار پێشمەرگە". بڕبڕەی پشتی وەزارەتی پێشمەرگە هێزەكانی (70و 80)ە، كە بەهەردوكیان (114 هەزار) پێشمەرگەن، بەجۆرێك - یەكەی 70ی یەكێتی زیاتر لە (56 هەزار) پێشمەرگەیەو بە فەرماندەیی مستەفا چاوڕەش. - یەكەی 80ی پارتی زیاتر لە (58 هەزار) پێشمەرگەیەو بەفەرماندەیی نەجات عەلی فاتێ. ئەمە سەرەڕای لیوا هاوبەشەكان كە (42 هەزار) پێشمەرگە لەخۆدەگرێت، لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە كە تێكەڵن لە یەكێتیو پارتی (14) لیوان، لە لیوای یەك تا لیوای (16)ی هێزی پێشمەرگەیە، بەڵام لیواكانی (13)و (15) دروست نەكراون، لەو ژمارەیەش فەرماندەی حەوت لیوایان پارتییەو حەوت لیواكەی دیكە یەكێتینو ئامری ئەو لیوایانەی پارتین جێگرەكانیان یەكێتینو بە پێچەوانەشەوە. دابەشبوونی هێزەكان بەسەر حزبەكاندا هێزەكانی پارتی: - یەكەی 80 لە وەزارەتی پێشمەرگە: 58 هەزار پێشمەرگە، نەجات عەلی فاتێ - هێزی پشتیوانی یەك ( 5هەزار) پێشمەرگە، بەفەرماندەیی سیاد بارزانی هێزەكانی یەكێتی: - یەكەی 70ی یەكێتی زیاتر لە (56 هەزار) پێشمەرگەیەو بە فەرماندەیی مستەفا چاوڕەش. - هێزی پشتیوانی دووی یەكێتی كە ( 7 هەزار) كەسن و بەفەرماندەیی مەریوان هەمەوەندی. حزبی سۆسیالیست - هێزەگانی سۆسیالیست كە (3 هەزار) پێشمەرگەن. موچەی پێشمەرگە بەپێی پرۆژە بودجەی 2013ی هەرێمی كوردستان (118 هەزارو 642) پێشمەرگە هەیە، كۆی بودجەكەیان بۆ موچە لەوساڵەدا (یەك ترلیۆنو 333 ملیارو 304 ملیۆن) دینارە، كە (11.49%)ی كۆی گشتی بودجەی ئەو ساڵەی بردووە. ئێستا موچەی مانگانەی وەزارەتی پێشمەرگە (120 ملیار) دینارە، لە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراقدا، مانگانە بڕی (68 ملیار) دینار تەرخانكراوە بۆ هێزی پێشمەرگە، پارەی ئەمریكییەكانیش مانگانە (30 ملیار دینار)ە. جیاوازی موچە ! جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا: • موچەی پێشمەرگەیەكی ئاسایی لەنێوان (490 هەزار بۆ 560 هەزار) دینارە، بەڵام سەربازێكی عێراقی مانگانە (950 هەزار) دینار وەردەگرێت. • عەریفێك لە هێزی پێشمەرگە (627 هەزار دینار) وەردەگرێت، بەڵام عەریفێك لە سوپای عێراق (یەك ملیۆنو 11 هەزار) دینار وەردەگرێت. واتا موچەی پێشمەرگەو ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە نیو ئەوەندەی موچەی سەربازو ئەفەسەرێكە لە سوپای عێراقی. سەربازێكی ئەمریكیو پێشمەرگەیە خۆ ئەگەر موچەی پێشمەرگەیەك بەراورد بكرێت بە سەربازێكی ئەمریكی جیاوازییەكە زۆر گەورەترە، چونكە هەر سەربازێكی ئەمریكی ساڵانە (99 هەزار دۆلار) وەردەگرێت، كە مانگانە دەكاتە (8250 دۆلار)، رێژەی 60%ی ئەم پارەیە بۆ خواردنو گواستنەوەو شوێنی نیشتەجێ بوونو گەرەنتی پزیشكیو باج دەڕوات، واتا سەربازێكی ئەمریكی مانگانە (3300) دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە، ئەمە بۆ سەربازێكی مامناوەندی ئەمریكی. پێشمەرگە مانگانە (500 هەزار) دینار وەردەگرێت، كە دەكاتە (400 دۆلار)، واتا موچەی سەربازێكی ئەمریكی (8) ئەوەندەی موچەی پێشمەرگەیەكە. ئەمە لەكاتێكدایە كەمترین موچەی سەربازێكی ئەمریكی بەبێ هیچ دەرماڵەیەك (1531) دۆلارە، بەڵام بەپێی پلەكان جیاوازە، بۆ نمونە: • ژەنەراڵێك مانگانە (12829) دۆلار وەردەگرێت • كاپتنێك كە 6 ساڵ خزمەتی هەبێت (4070) دۆلار • كۆڵۆنێلێك كە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت (6567) دۆلار وەردەگرێت سەربازێكی ئیسرائیلیو پێشمەرگەیەك سەربازێكی ئیسرائیلی مانگانە نزیكەی (11 هەزار شیكل) وەردەگرێت، (1 شیكل دەكاتە 0.2518 دۆلاری ئەمریكی)، واتە هەر سەربازێك مانگانە (2766) دۆلار وەردەگرێت، بەبەراوردكردنی ئەم موچەیە لەگەڵ موچەی پێشمەرگەیەكی هەرێمی كوردستان، دەردەكەوێت سەربازێكەی ئیسرائیلی نزیكەی (7) ئەوەندەی پێشمەرگەیەك موچە وەردەگرێت. سەربازێكی كوەیتیو پێشمەرگەیەك سەربازێكی ئاسایی لە كوەیت مانگانە (600) دیناری كوەیتی وەردەگرێت، كە (1 دیناری كوەیتی دەكاتە 3.3378 دۆلاری ئەمریكی)، واتە موچەی مانگانە هەر سەربازێكی كوەیتی (2000) دۆلارە، ئەم موچەیە (5) ئەوەندەی موچەی پێشمەرگەیەكە لە هەرێمی كوردستان، كە بەشداری چەندین جەنگی كردووە، دواهەمینیان جەنگی دژ بە "داعش" بوو.
درەو میدیا: بە نوسراوێكی رەسمی دەستەی نەزاهەی عێراق ئەنجومەنی نوێنەران ئاگادار دەكاتەوە كە ئەو پەرلەمانتارانەی ناویان لەخوارەوە هاتووەو فۆرمی ( ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان ) پڕنەكردۆتەوە داوا دەكات سامانەكەیان ئاشكرا بكەن. لەكۆی 244 ئەندامی پەرلەمان كە سامانەكەیان بۆ دەستەی نەزاهە ئاشكرا نەكردووە ( 33 ) ئەندامی كوردی فراكسیۆنە جیاوازەكانی تێدایە. دەقی دەستەی نەزاهە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فراكسیۆنی پارتی ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆن ئیخلاس سەباح ئارام ناجی بەشار كیكی بەیار دۆسكی دالیا فەرهاد دانا محەمەد جەزا رێبوار هادی رێحان حەنا شیروان جەمال عومەر عەلی فارس سدیق مەیادە محەمەد نەهرۆ مەحمود هەندرێن لەزگین هەدار زوبێر وەسفیە محەمەد شیخۆ فراكسیۆنی یەكێتی جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆن حەسەن ئاڵی بێستون عادل رێبوار تەها دیلان غەفور شێركۆ میروەیس تەها حەمە ئەمین مەریوان نادر میران محەمەد فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان هۆشیار عەبدوڵا غالب محەمەد بەهار مەحمود فراكسیۆنی یەكگرتوو جەمال كۆچەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ یوسرا رەجەب فراکسیۆنی ئایندە سروە ونس ئاڵا تاڵەبانی
راپۆرت: فازل حەمەرەفعەت – محەمەد رەئوف تەنیا (25) رۆژ ماوە بۆ وادەی بەڕێوەچوونی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، رێككەوتنێك لەنێوان جەمسەرەكانی یەكێتیدا هەیە بۆ ئەوەی پەیكەری حزبەكە لە كۆنگرەدا بگۆڕدرێت، بەگوێرەی گۆڕانكارییەكە، پۆستی سكرتێرو ئەنجومەنی ناوەند نامێننو كۆسرەت رەسوڵ دەبێت بە سەرۆكی (قەوارەی یەكێتی)، بەرهەم ساڵح سەرۆكی (یەكێتی)و بافڵ تاڵەبانیو شاڵاو كۆسرەتیش بۆ جێگرانی سەرۆك. كۆنگرەی تەوافوق رۆژی 7ی ئەیلولی رابردوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆبووەوە، لەو كۆبونەوەیەدا لە پاڵ دیاریكردنی رۆژی سازدانی كۆنگرە لە رۆژی 7ی كانونی یەكەم، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا لەسەر ئەوەی "كۆنگرە بەبێ رێككەوتنو تەوافوقی پێشوەختە بەڕێوەبچێت". بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) كە لە چەندین سەرچاوەی باڵا لەناو یەكێتی نیشتمانی دەستیكەوتووە، ئێستا سەركردەو جەمسەرە جیاوازەكانی ئەو حزبە سەرقاڵی نوسینی رێككەوتنو تەوافوقێكی پێشوەختەن بۆ كۆنگرەی چوارەم. (درەو میدیا) زانیویەتی، ئێستا لە پشتی پەردەوە گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ئامادەكردنی پەیكەرێكی نوێ بۆ یەكێتی، بەڵام ناوی كەسو كارەكتەرەكانی ناو پەیكەرە نوێیەكە هێشتا بە تەواوەتی یەكلانەبووەتەوە. پەیكەری نوێی یەكێتی هەموان كۆكن لەسەر ئەوەی یەكێتی بە پەیكەری ئێستایەوە بەڕێوەناچێتو دەبێت پەیكەرێكی نوێی بۆ دروستبكرێت كە گونجاو بێت لەگەڵ حزبێكی سەردەمیانەو چارەسەرێكیش بێت بۆ ناكۆكییە ناوخۆییەكان. (درەو میدیا) زانیویەتی لەناو یەكێتیدا چەند پرۆژەیەك ئامادەكراوە بۆ داڕشتنەوەی پەیكەری یەكێتی، بەڵام نوێترینیان ئەوەیە، یەكێتی دابەشبكرێت بەسەر سێ دامەزراوەی سەرەكیدا: دامەزراوەی یەكەم: سەرۆكی قەوارەی یەكێتی بەپێی ئەوەی سەرچاوەكان باسی لێوەدەكەن، سەرۆكی قەوارەی یەكێتی بەو كەسە دەوترێت كە دەبێت بە پارێزەری قەوارەی یەكێتیو لەدابەشبوون دەیپارێزێت، ئەم دامەزراوەیە هاوشێوەی (ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی رژێم)ە كە لە ئێران هەیەو دامەزراوەیەكی دەوڵەتییە، بڕیارە كۆسرەت رەسوڵ پۆستی سەرۆكی قەوارەی یەكێتی وەربگرێت، كە هەندێكی تر بە "سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی قەوارەی یەكێتی" ئەو پۆستە ناودەبەن. هێشتا بەتەواوەتی دەسەڵاتەكانی ئەم پۆستە بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە، بەڵام باسلەوە دەكرێت سەرۆكی قەوارە راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی كۆنگرە هەڵدەبژێردرێت، بۆیە چەند دەسەڵاتێكی گرنگی دەبێت كە ئەمانەن: • توانای ڤیتۆكردنی بڕیاری دوو دامەزراوەكەی تر (سەركردایەتیو ئەنجومەنی بەڕێوەبردن)ی دەبێت. • توانای لابردنی سەرۆكی یەكێتی هەیە. • ژمارەیەك كەس وەكو یاریدەدەر لەگەڵ سەرۆكی قەوارەدا دەبن، لەسەر ژمارەی ئەو یاریدەدەرانە هێشتا رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە، دیارنییە سەرۆكی قەوارە (كۆسرەت رەسوڵ) خۆی دیارییان دەكات، یاخود كۆنگرە هەڵیاندەبژێرێت، هەندێك زانیاری هەن باسلەوە دەكەن، ژمارەی یاریدەدەرەكانی سەرۆكی قەوارە لە (10) كەس زیاتر دەبن، بیرۆكەیەك هەیە دەڵێ ئەو یاریدەدەرانە ناویان لێبنرێت ئەنجومەنی پاراستنی قەوارەی یەكێتی. دامەزراوەی دووەم: سەركردایەتی یەكێتی بەپێی ئەو پەیكەرە نوێیەی كە ئامادەكراوە بۆ ئەوەی لە كۆنگرەدا دەنگی لەسەر بدرێت، ئەنجومەنی ناوەند كە ئێستا رۆڵی پەرلەمانی حزب دەگێڕێت لەناو یەكێتیدا، لادەبرێتو لەبری ئەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی رۆڵی پەرلەمان دەگێڕێت، بۆچوونی جیاواز لەبارەی ئەم دامەزراوەیەوە هەیە، هەندێك داوا دەكەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ژمارەیان لەنێوان (61 بۆ 80) كەسدا بن، هەندێكی تر داوا دەكەن ژمارەیان لەنێوان (50 بۆ 80) كەس بێت. سەركردایەتی هاوشێوەی سەرۆكی قەوارە، لەناو كۆنگرە هەڵدەبژێردرێت، ئەمانە هەندێكیان لە دامەزراوەی سەركردایەتیدا كاردەكەن، هەندێكی تریان هاوشێوەی ئەوەی ئێستا لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەیە، دەبن بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، واتە راستەوخۆ لەناو دامەزراوەی سەركردایەتی دەوام ناكەن، لە شارو ناوچە جیاوازەكان دەبن. دوای ئەوەی لە كۆنگرە ئەندامەكانی هەڵدەبژێردرێت، سەركردایەتی نوێ لەناوخۆیدا دەستدەكات بە هەڵبژاردنی دامەزراوەی سێیەمی حزب بەپێی پەیكەرە نوێیەكە. دامەزراوەی سێیەم: ئەنجومەنی جێبەجێكردن ئەمە دامەرزاوەیە دەبێت بە شوێنگرەوەی مەكتەبی سیاسی ئێستای یەكێتی، واتە دەستەواژەی مەكتەبی سیاسی چیتر لە فەرهەنگی یەكێتیدا نامێنێت. ئەنجومەنی جێبەجێكردن لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراوی یەكێتییەوە ئەندامەكانی هەڵدەبژێردرێت، ئەركی جێبەجێكردن بڕیارو راسپاردەكانی سەركردایەتییە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەوەی تائێستا تەوافوقی لەسەر كراوە ئەوەیە، ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە لە (5) كەس پێكدێن، یەكێكیان دەبێت بە سەرۆكی ئەنجومەنەكەو دوو جێگری دەبێت. (درەو میدیا) زانیویەتی، بەرهەم ساڵح دیاریكراوە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی جێبەجێكردن بكات، ئەم پۆستە وەكو شوێنگرەوەی پۆستی سكرتێری گشتی دیاریكراوە، واتە بەپێی پەیكەرەكە، هاوشێوەی دەستەواژەی (مەكتەبی سیاسی)، دەستەواژەی (سكرتێر)یش لە فەرهەنگی یەكێتیدا لادەبرێت، كە ئەم دەستەواژەیە لە 44 ساڵی رابردوودا هاوڕێی یەكێتی بووە. بە كورتی بەرهەم ساڵح دەبێت بە سەرۆكی یەكێتیو بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم سەركردایەتیدا، لەبارەی جێگرەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنەوە، ناكۆكی هەیە، (درەو میدیا) زانیویەتی، تائێستا بڕیاروایە دوو جێگرەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن یەكێكیان لە ماڵباتی تاڵەبانی بێتو ئەوی تر لە ماڵباتی كۆسرەت رەسوڵ، لە ماڵباتی تاڵەبانی (بافڵ تاڵەبانی) كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، ئەمە لاهور شێخ جەنگیی نیگەران كردووە، لەماڵباتی كۆسرەت رەسوڵیش بڕیارە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پۆستەكە وەربگرێت. كۆنگرە چۆن بەڕێوەدەچێت ؟ بەپێی پەیڕەوی كارپێكراوی ئێستای یەكێتی، ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێك دەبێت لە (هەزار) كەس زیاتر نەبن، هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی باسلەوە دەكەن، (800) كەس بەشداری لە كۆنگرەی چواردا دەكەن. بەپێی ئەوەی پێشتر ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر داوە، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی چوار پێكهاتوون لە هەریەكە لە: • حاكم قادر حەمەجان • ئەرسەلان بایز • رزگار عەلی • رەفعەت عەبدوڵا • دلێری سەید مەجید ئەندامانی كۆنگرە پێكدێن لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند، سەركردایەتی، ئەندامانی مەكتەبەكان (بۆ هەر مەكتەبێك 5 ئەندام دیاریكراوە، ئەندامانی مەكتەبو دەزگاو ئۆرگانەكانی یەكێتی 268 كەسە، رێژەی 35%ی ئەمانە دەچنە ناو كۆنگرەوە). سەرباری ئەمانە، (100) كەسایەتی دیاری یەكێتی لەوانە پێشمەرگە سەرەتاییو دێرینەكان دەبن بە ئەندامی كۆنگرە، پڕكردنەوەی ئەم (100) كورسییەی ئەندامانی كۆنگرە، بەرێككەوتن دەبێت لەنێوان جەمسەرەكانی یەكێتی، ئەوەی دەمێنێتەوە لە كۆمیتەو مەڵبەندەكانەوە سەردەكەون، بڕیارە 15ی ئەم مانگە كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستپێبكات. بەپێی ئامادەكارییەكان، یەكەمین ئەركی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم لە رۆژی 7ی داهاتوو (ئەگەر كۆنگرە لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەچوو)، ئەوەدەبێت سەرەتا بە دەنگدانی زۆرینە، ئەم پەیكەرە نوێیەی حزب پەسەند بكەن، دواتر بە هەر بەدەنگدان سەرۆكی قەوارە (كۆسرەت رەسوڵ) هەڵبژێرن، پاشان ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن. سەركردایەتی نوێ دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆنگرەوە، ئەنجومەنی جێبەجێكردنو سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن (بەرهەم ساڵح) هەڵدەبژێرێت. ئەو زانیارییانەی لەم راپۆرتەدا باسكراون، پشتئەستورن بە چەندین سەرچاوەی باڵا لەناو یەكێتیو گوزارشت لە دۆخی ئێستا رێككەوتنی نێوان جەمسەرەكان دەكەن لەبارەی پەیكەری حزبەوە بۆ قۆناغی داهاتوو، رەنگە تا ساتی بەستنی كۆنگرەكە چەندین پێشنیازی تر بێنە ئاراوە، (درەو میدیا) هەوڵدەدات خوێنەرانی لە كۆنگرەی چوارەمی دووەم گەورە حزب لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئاگاداربكاتەوە. یەكێتیو كۆنگرە رۆژی (7) مانگی داهاتوو یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگرە دەكات، ئەمە كۆنگرەی چوارەمی حزبە، یەكێتی ساڵی 1975 دامەزراوە، لە 44 ساڵ تەمەندا تەنیا (3) كۆنگرەو دوو پلینیۆمی كردووە. كۆنگرە بەردەوام لەناو یەكێتی نیشتمانیدا سەرچاوەی ترسو دابەشبوونو لێكترازانی نێوان هاوڕێو هاوخەباتەكان بووە، كۆنگرەی ئەمجارەش بەدوو نییە لەو مەترسییانە. یەكێتی لە سازدانی كۆنگرەدا تەمەڵترین حزبی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، رەنگە هۆكارەكەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە ئەم حزبە هەر لەسەرەتاوە لە یەكگرتنی سێ ئاڕاستەو گروپی سیاسی جیاواز (كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان، بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان، هێڵی گشتی) دروستبووەو هەمیشە مەترسی هەبووە لە كۆنگرەدا پارسەنگ تێكبچێتو حزبەكە لەبەریەك هەڵوەشێتەوە، ئێستا ئەو ئاڕاستە سیاسییانە لەناو یەكێتیدا نەماون، ئاڕاستەی نوێ پەیدابوون كە زیاتر بزنس رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، كۆنگرە "بەرزترین دەسەڵاتە" لەناو حزبدا، كۆنگرە دەبێت (سێ ساڵ جارێك) سازبدرێت، بەڵام یەكێتی لە ساڵی 2010وە تاوەكو ئێستا كۆنگرەی نەبەستووە، واتە ماوەی (سێ) خولی لەسەریەك كۆنگرەی یەكێتی دواكەوتووە. نەخۆشكەوتنو دواتریش مردنی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی حزبەكەو كارەكتەری بەهێزو كۆكەرەوەی یەكێتی، پاڵنەری سەرەكی دواكەوتنی كۆنگرەكانی یەكێتی بوو، هەندێك لە یەكێتییەكان باس لە هۆكاری تریش دەكەن لە نمونەی قەیرانی داراییو شەڕی "داعش"و دواتریش ریفراندۆمو تێكچونی بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان.
درەو میدیا: بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە دەستكەوتی حزبەكەی دەزانێت و یەكێتیش بەدەستكەوتی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ( پارتی)یش بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەدەستكەوتی لیژنەكەیان دەداتە قەڵەم. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند: سوپاسی دادگای فیدراڵی عێراق و بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و دائیرەی یاسایی مەكتەبی سیاسی پارتی دەكەین، كە پێكەوە سیاغەی ئەو سكاڵایە كراوەو پێشكەشی دادگای فیدراڵی كراوە. خەسرەو گۆران ئەوەشی خستە روو" بەپێی بریارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بریاریدا كار بەو مادانە ناكرێت كە بۆ تۆماری دەنگدەرانی كەركوك دانرابوو، هەروەها ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی كوردستانن دەتوانن لەو شوێنەی لێی نیشتەجێن دەنگ بدەن. لەبەرامبەردا جوان رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان( پارتی) رایگەیاند " ئەو سێ مادەیەی هەڵوەشاونەتەوە بریتین لە مادەكانی 12 و 16 و 17، كە مادەی 12 باسی فۆرمی خۆراك و ناوی دەنگدەران دەكات، ئەگەر وەك یەك نەبوو ناتوانن دەنگ بدەن. هەروەها مادەی 16 باسی لە ئاوارەكان كردبوو، ئەگەر لەناو پارێزگای خۆیان نەبون، نابێت دەنگ بدەن. مادەی 17ش دەبێت بە ناچاری دەنگ بدرێت، ئەوەش پێچەوانەی دەستورە". سەرۆكی لیژنەی دادگا باڵای فیدراڵی عیراق دانیشتنی ئەمڕۆی لەسەر تانەكەی ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردبوو، ئەنجامیش بردنەوەی تانەكە بو، كە تێیدا دادگا بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی مادەكانی 12 و 16 و 17ی یاساكە، لەكۆی 9 دادوەریش 8 دادوەر لە بەرژەوەندی تانەكە دەنگیان دابو. جوان رۆژبەیانی ئاماژەی بەوەشدا،" جێبەجێكردنی ئەو یاسایە بە زیانی ناوچە كوردستانیەكان و بە زیانی كورد دەشكایەوە، چونكە چەند مادە و بڕگەیەكی پێچەوانەی دەستور بون و دەقەكانی دەستور لەگەڵی هاوتەریب نەدەبون، بۆیە تانەیان لێدابو" بەڵام میدیای فەرمی یەكێتی بڕیارەكەی دادگی فیدراڵی بەدەستكەوتی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەداتە قەڵەم و بڵاوكردۆتەوە كە" د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سكاڵایەكی لەسەر چەند بڕگەیەكی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان لەدادگای فیدراڵی پێشكەشكردو دادگاكەش سكاڵاكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد.
درەو میدیا: بە پێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی بریكاری وەزیرەكانی یەكلاكردەوەو رادەستی سەرۆكی حكومەتی كرد. عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستەكانی یەكلاكردۆتەوە، چونكە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی سپاردووە بە رێكخەری گشتی . ناوی كاندیدەكان - كامیل قەزاز بۆ بریكاری وەزیری كارەبا - د. سەیوان عەلی بۆ بریكاری وەزیری پەروەردە - مستەفا سەلیم بۆ بریكاری وەزیری ناوخۆ - چالاك موهەندیس بۆ بریكاری وەزیری شارەوانی
درەو میدیا: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆیەكەمجار وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە دەركەوت. لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەت و فەرماندە و پلەدارنی پێشمەرگە كۆبووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەت و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە بێت" كاتێك كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە لەشەڕێكی سەختدابوو لەگەڵ چەكدارانی داعش و لەكۆتاییشدا شەڕی هێزەكانی حەشدی شەعبی، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، ئەو كات زیاتر مەسعود بارزانی زیاتر وەكو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە دەردەكەوت و دەچووە سەنگەرەكانی پێشمەرگە. لەدوای دەستبەرداربوونی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لە ئۆكتۆبەری 2017، هیچ كەسێك وەك فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەرنەكەوت، لەماوەی پێنج مانگی دەستبەكاربونیدا نێچیرڤان بارزانی وەكو فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە دەرنەكەوت ئەمە یەكەمجارە بەفەرمی لە سەرۆكایەتی هەرێم بەو ناونیشانەوە ناوەزەدی دەكەن. نێچیرڤان بارزانی لە مێژووی كاری خۆیدا وەكو كارەكتەری سیاسی مەدەنی دەركەوتووە نەك سەربازی ئەو سەرەتاكانی كاركردنی لەناو پارتی لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان كاریكردووە. لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیرو فەرماندەكانی هێزی پێشمەركەی كوردستاندا هەریەك لە ( نەجات عەلی فاتێ) فەرماندەی هێزەكانی 80ی پارتی و مستەفا چاوڕەش وەك فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی بەشداربوون .
درەو میدیا: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆیەكەمجار وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە دەركەوت. لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هرەێمی كوردستاندا هاتووە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەت و فەرماندە و پلەدارنی پێشمەرگە كۆبووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەت و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە بێت" كاتێك كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە لەشەڕێكی سەختدابوو لەگەڵ چەكدارانی داعش و لەكۆتاییشدا شەڕی هێزەكانی حەشدی شەعبی مەسعود بارزانی فسەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، ئەو كات زیاتر مەسعود بارزانی زیاتر وەكو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە دەردەكەوت و دەچووە سەنگەرەكانی پێشمەرگە. لەدوای دەستبەرداربوونی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لە ئۆكتۆبەری 2017، هیچ كەسێك وەك فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەرنەكەوت، لەماوەی پێنج مانگی دەستبەكاربونیدا نێچیرڤان بارزانی وەكو فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە دەرنەكەوت ئەمە یەكەمجارە بەفەرمی لە سەرۆكایەتی هەرێم بەو ناونیشانەوە ناوەزەدی دەكەن. نێچیرڤان بارزانی لە مێژووی كاری خۆیدا وەكو كارەكتەری سیاسی مەدەنی دەركەوتووە نەك سەربازی ئەو سەرەتاكانی كاركردنی لەناو پارتی لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان كاریكردووە. لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیرو فەرماندەكانی هێزی پێشمەركەی كوردستاندا هەریەك لە ( نەجات عەلی فاتێ) فەرماندەی هێزەكانی 80ی پارتی و مستەفا چاوڕەش وەك فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی بەشداربوون .
درەو میدیا: بەپێی رەشنوسی یاسای نوێی هەڵبژاردن كەلەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە ئامادەكراوە، ژمارەی كورسی تەواوی پارێزگاكانی عێراق كەمكراوەتەوە بەجۆرێك كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ( 329) كورسیەوە بۆ ( 213) كورسی كەمی كردووە واتا 116 كورسی كەمكراوەتەوە ژمارەی كورسیەكانی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە:. - هەولێر لە 15 كورسیەوە كراوە بە 10 كورسی - سلێمانی لە 18 كورسیەوە كراوە بە 12 كورسی - دهۆك لە 11 كورسیەوە كراوە بە 7 كورسی هەروەها ژمارەی كورسیەكانی پارێزگای كەركوك لە 12 كورسیەوە كەمكراوەتەوە بۆ 8 كورسی - بەغداد لە 69 كورسیەوە كەمكراوەتەوە بۆ 46 كورسی - نەینەوا لە 31 كورسیەوە بۆ 21 كورسی http://file:///C:/Users/SHKAR%20PC/Downloads/%D9%85%D8%B4%D8%B1%D9%88%D8%B9-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA4%20(1).pdf
(درەو میدیا): سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەشنوسی پرۆژەیاسایەكی نوێی هەڵبژاردنی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بەمەبەستی پەسەندكردنیو دواتر رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان. ئامادەكردنی پرۆژەیاساكە لەچوارچێوەی بەڵێنەكانی ئەمدواییەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدایە بۆ چاككردنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەژێر فشاری خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەكانی شەقام. ناردنی رەشنوسەكە بۆ حكومەت لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە، بۆئەوەیە سەرۆكایەتییەكان لە دواجاردا بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆژەیاساكە یەكبخەنو پەرلەمان پەسەندی بكات. گرنگترین بەندەكانی رەشنوسەكەی سەرۆكایەتی كۆمار ئەمانەن: • دروستكردنی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە خەڵكانی تایبەتمەندی بوارەكە دوور لە پشك پشكێنەی حزبیی. • بچوكردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ قەزا، بەپێی یاساكەی ئێستا هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردنە. • پشتبەستن بە سیستمی "براوەی باڵا"ی كاندیدەكانو هەڵوەشاندنەوەی یاساكارپێكراوەكانو نوێنەرایەتی رێژەیی. • كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ (213) كەسو هەڵوەشاندنەوەی ژمارەكەی ئێستا كە (329) كەسە. • پێدانی دەرفەت بە گەنجان بۆ خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لەڕێگەی دابەزاندنی تەمەنی خۆكاندیدكردن بۆ 25 ساڵ. • ژمارەی كورسیەكانی پارێزگاكان بەم بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە:. - كەركوك لە 12 كورسیەوە كراوە بە 8 كورسی - هەولێر لە 15 كورسیەوە كراوە بە 10 كورسی - سلێمانی لە 18 كورسیەوە كراوە بە 12 كورسی - دهۆك لە 11 كورسیەوە كراوە بە 7 كورسی ئەمە دەقی رەشنوسی پرۆژەكەیە بە زمانی عەرەبی http://file:///C:/Users/SHKAR%20PC/Downloads/%D9%85%D8%B4%D8%B1%D9%88%D8%B9-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA4.pdf
(درەو میدیا): جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ لە نەجەف چاوی بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كەوت. دوای دیدارەكەی لەگەڵ سیستانی، نوێنەرەكەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: • مەرجەعیەتی ئاینیی دوودڵە لەوەی هێزە سیاسییەكان جددی بن لە ئەنجامدانی چاكسازی. • مەرجەعیەت جەختی كرد لەسەر ئەوەی بەبێ چاكسازی ناكرێت خۆپیشاندەران بگەڕێنەوە. • مەرجەعیەت پشتیوانی پێشنیازەكەی ئێمەی كرد لەبارەی یاسایەكی یەكگرتووی هەڵبژاردن. • نەتەوە یەكگرتووەكان رێنمایی خۆی بە حكومەتی عێراقی داوە، ئێستا كاتی ئەوەیە شتێك پێشكەشی گەل بكات. • پێویستە هەموان رێز لە سەروەری عێراق بگرن، ئێمە رێز لەوە دەگرین. • نابێت ئەم ناڕەزایەتییانە بكرێت بە گۆڕەپانی تەسفیەی سیاسی، چونكە ئێمە لە هەموو لایەنەكانەوە هەواڵمان پێدەگات. • داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین لێكۆڵینەوە بكات لەوەی ئەو غازی فرمێسكڕێژە لە كوێوە هاتووە. • ئەگەر هێزە سیاسییەكانو سەرۆكایەتییەكان ناتوانن یان نایانەوێت چاكسازی بكەن، ئەوكات دەبێت رێگایەكی تر بگیرێتەبەر. • مەرجەعیەت جەختی كرد نابێت توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێتو دەبێت دەستگیركردنو رفاندن بەخێرایی رابگیرێن.
(درەو میدیا): وەسڵێكی نانخواردن كە نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە ئیمزای لەسەر كردووە، گومانی گەندەڵی دروستكردووەو رێكخراوێك داوای رونكردنەوە دەكات. رێكخراوی هەڵوێست رێكخراوێكی ناحكومی بواری چاودێرییە، هەندێك بەڵگەو دیكۆمێنتی لەبارەی خەرجییەكان لە قەیمقامیەتی هەڵەبجە دەستكەوتووە، رێكخراوەكە یەكێك لەو بەڵگانەی بڵاوكردەوە كە وەسڵی نانخواردنێكەو نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە ئیمزای لەسەر كردووە. رێكخراوەكە باسلەوە دەكات، لەگەڵ قایمقام قسەی كردووە تاوەكو رونكردنەوەیان لەسەر هەندێك وەسڵ بدات كە لەبەردەستی ئاواندایە، بەڵام رەتیكردوەتەوە، بۆیە نوسراوەكان بەشێوەی زنجیرە بڵاودەكاتەوە. رێكخراوی هەڵوێست لە یەكەم هەنگاودا وێنەی وەسڵێكی قایمقامی بڵاوكردەوەو بەمشێوەیە شیكاری بۆ ناوەڕۆكی وەسڵەكە دەكات: وەسڵی یەكەم: وەسڵی ژمارە (٥۷٥) لە رۆژی ۲۷-۹-۲۰۱۸ كە وەسڵی نانخواردنەو ئـــەم پرسـیارانەمــان لــــەبەڕێزیـان هەیە: ۱- قۆزییەك لە چێشتخانەی ناوبراو شەش هەزار دینارەو لای هەموو خەڵكی هەڵەبجە ڕونە، بۆچی لەو وەسڵەی بەڕێزتان بە دە هەزار دینارە؟ ۲- هۆكار چییە هەر نۆزدە كەسەكە لەم ژەمەدا ئارەزویان وەك یەك بووەو هەر نۆزدەیان قۆزییان خواردوە ؟ ۳- ئایا ئەو كەسانە لە خواردنگەكە نانیان خواردووە یاخود خواردنیان بەسەفەری بۆ هاتووە؟ ٤- لەو خواردنگەیە هیچ كات ماستاو بەو نرخە نەبووە كە لەو وەسڵە نوسراوە، واتە بۆ یەك دانە ماستاو هەزارو پێنج سەد دینار نوسراوە ؟
راپۆرتی: درەو میدیا هیچ بەرپرسێكی سیاسی ئامادەنییە ئارەزومەندانە پۆستەكەی چۆڵبكات، چونكە پۆست و دەسەڵات ئەو ڕێگا سادەو ئاسانەیە دەیگەیەنێتە هەموو ئەو خواستانەی هەیەتی بۆ گەیشتن بە پارەو خۆشگوزەرانی. ئەو ئیمتیازاتە زۆرو زەوەندانەی یاساكان لە جیهانی سێدا بۆ سیاسیەكانی پەسەندكردووە، كردونی بە مەخلوقێكی جیاواز لەسەرو ئینسانەكانی كۆمەڵگاوە. كلتوری دەستلەكاركێشانەوە لەسەردەمی پادشایەتیدا لە عێراق كلتورێكی سیاسی باو بووە، سیاسەت لەو سەردەمەدا ناوبانگ بووە نەك بازرگانی و دەرگای دەوڵەمەندبوونی خێرا، بەڵام لەدوای دەستپێكردنی كودەتاكان لە عێراق و هاتنی سیستمی كۆماری و، بەدوایدا ڕژێمی بەعس ئەم كلتورە بە تەواوی ونبووە. لەكارخستن و بەخشین و دورخستنەوە جێگەی دەستلەكاركێشانەوەی گرتۆتەوە، لەدوای 2003شەوە، ئەم كلتورە بەشێوەیەكی كاڵ و شەرمن سەریهەڵداوەتەوە، بە بەراورد بە هەموو ئەو نەهامەتیەی نوخبەی سیاسی بەسەر گەلانی عێراقییان هێناوە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسانەی تا ئێستا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە ڕێژەیەكە شیاوی باسكردن نییە. دەستلەكاركێشانەوە لەسەردەمی پادشایەتی لەدوای دەستبەكاربونی فەیسەڵی یەكەم لەساڵی 1921 وەك یەكەم پادشای عێراق تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 80%ی دەستلەكاركێشانەوەكانی بەرپرسانی عێراق لەسەردەمی پادشایەتیدابووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی كودەتاكان و ڕوخاندنی سیستمی پادشایەتی، كلتوری دەستلەكاركێشانەوەش بە تەواوی كاڵبوەو، بەدرێژایی 35 ساڵی دەسەڵاتی حزبی بەعس شتێك نەما بەناوی دەستلەكاركیشانەوەی بەرپرسان. لەسەردەمی ڕژێمی پادشایەتیەوە تا ڕاگەیاندنی كۆماری عێراق، نزیكەی 36 سەرۆك وەزیرو 10 كابینەی حكومەت و 17 وەزیرو 35 پەرلەمانتار و یەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەو سەردەمەدا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، كە لەپێش كۆتایهاتنی ساڵی یەكەمی دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە دەستپێدەكات و مانگێگ پێش كەوتنی ڕژێمی پادشایەتی كۆتایدێت. دەستلەكاركێشانەوە وەك ناڕەزایی دەربڕین دیارترین ئەو دەستلەكاركێشانەوەی لەسەردەمی پادشایەتیەدا لەنیگەرانی و ناڕەزایەتیەوە سەرچاوەی گرتووە: • دەستلەكاركێشانەوەی (جەعفەر ئەبو تمەن) وەزیری بازرگانی لەساڵی 1922 وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەڵێننامەی عێراق و بەریتانیا. • دەستلەكاركێشانەوەی (هبەدین شەهرستانی) وەزیری مەعاریف لەهەمان ساڵ بەهۆی بێتوانای وەزارەتەكەی بۆ بڕیاردان لەبارەی قەسابخانەی وەهابیییەكان. • دەستلەكاركێشانەوە (عەبدولمحسین سەعدون) وەزیری ناوخۆ لەهەمان ساڵ بەهۆی پەسەندنەكردنی سیاسەتێكی توند كە بڕیاربوو پیادەبكرێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی گشتی. • دەستلەكاركێشانەوەی (ناجی شەوكەت) لەساڵی 1939 وەك ناڕەزایەتیەك لەبەرامبەر ئەوگۆڕانگارییانەی سەرۆك وەزیران لە وەزارەتەكەی ئەنجامیدابوو لەغیابی ئەودا. • دەستلەكاركێشانەوەی (ساڵح جەبر) وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لەساڵی 1940 وەك ناڕەزایەتیەك لەبەرامبەر پەشیمانبونەوەی سەرۆك وەزیران لە هەنگاوە سیاسیەكانی. • دەستلەكاركێشانەوەی (محەمەد حەدید) وەزیری خۆراك لەساڵی 1946 وەك ناڕەزایەتیەك بۆ جێبەجینەكردنی ئەو بەڵێنانەی سەرۆك وەزیران داویەتی. دەستلەكاركێشانەوە بەهۆی فشار فشارەكانی بەریتانیا ڕۆڵی دیاری هەبووە لە دەستلەكاركێشانەوەی بەشێك لە بەرپرسانی عێراق و قبوڵنەكردنی دەستلەكاركێشانەوەی هەندێكی تریان: • دەستلەكاركێشانەوەی (موحسین سەعدون) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەساڵی 1926 بەهۆی فشاری بەریتانییەكان بۆ پەسەندكردنی بەڵێننامەی عێراقی-بەریتانی. • دەستلەكاركێشانەوەی (جەمیل مەدفەعی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەساڵی 1941 بەهۆی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەحكومەتەكەی لە ژێر فشاری وەسی و باڵیۆزخانەی بەریتانیا. فشاری سەركردەكانی سوپای عێراقیش لەسەر سیاسەتی حكومەت ڕۆڵی هەبووە لە دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسان بە تایبەت دوای كودەتاكەی (بەكر سدقی) لە ساڵی 1936 وەك: • دەستلەكاركێشانەوەی (یاسین هاشمی) سەرۆك وەزیران لەژێر فشاری سوپا و دەستلەكاركێشانەوەی هەریەك لە (جەعفەر ئەبو تمەن و یوسف عیزەدین و كامیل جادرچی و ساڵح جەبر) كە وەزیربوون لە حكومەتەكەی، وەك دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر ڕشتنی خوێنی خەڵك و گرتنەبەری ڕێوشوێن بە بێ ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیران. • هەر بەهۆی بەردەوامی فشارەكانی سوپا، (جەمیل مەدفەعی) سەرۆك وەزیران لەساڵی 1938دا دەستیلەكاركێشاوەتەوە، دوای ئەویش (تەها هاشمی) كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە لە ساڵی 1941دا و لەژێر فشاری سوپادا دەستیلەكاركێشاوەتەوە. ناكۆكی و جیاوازی و هۆكاری تر هۆكارێكی تری دەستلەكاركێشانەوەی دەركەوتنی نیشانەكانی لاوازی حكومەت و ناكۆكی نێوان بەرپرسان بوو كە دیارترینیان: • دەستلەكاركیشانەوەی (تۆفیق خالیدی) وەزیری ناوخۆ لە ساڵی 1922. • دەستلەكاركێشانەوەی (ڕەشید عالی گەیلانی) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی 1926 دوای دروستبونی دەمەقالێیەك لەگەڵ وەزیری دارایی. • دەستلەكاركێشانەوەی (موحسین سەعدون) لەهەمان ساڵ دوای ئەوەی كوتلەكەی بوو بە كەمینە لە ئەنجومەنی نوێنەران. • دەستلەكاركێشانەوەی (ناجی شەوكەت)لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی 1933 دوای هێرشی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر حكومەتەكەی. • دەستلەكاركێشانەوەی (جەمیل مەدفەعی) بۆ جاری دووەم لەسەر داوای غازی پادشا دوای بڵاوبونەوەی گەندەڵی لە فەرمانگەكانی دەوڵەت. • دەستلەكاركێشانەوەی (نوری سەعید) لە ساڵی 1940 بەهۆی سزا نەدانی ئەو كەسانەی هانی كوشتنی وەزیری داراییان دابوو. • دەستلەكاركێشانەوەی (تەحسین عەلی) لە ساڵی 1944 بەهۆی ڕازینەبوونی بە كۆتایهێنان بە كاری 400 ئەفسەر. • دەستلەكاركێشانەوەی (حەمدی باچەچی) سەرۆك وەزیران لەساڵی 1944 بەهۆی بونی ناكۆكی لەگەڵ وەزیری بەرگری. • دەستلەكاركێشانەوەی (تۆفیق سوەیدی) سەرۆك وەزیران لە ساڵی 1946 دوای بەریەككەوتنی لەگەڵ ئەنجومەنی پیاوماقوڵان سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەوانی و چاكسازی تر. • دەستلەكاركێشانەوەی (سادق بەسام) وەزیری مەعاریف و (ساڵح جەبر) وەزیری دارایی لەساڵی 1946 بەهۆی تۆمەتباركردنیان لەلایەن دوو وەزیری تر بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكان. • دەستلەكاركێشانەوەی (ساڵح جەبر) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵی 1948 بەهۆی ترس لە توڕەیی شەقام، (نوری سەعید)یش هەنگاوێكی لەوشێوەیەی ناوە و بەرەوتوركیا گەشتی كردووە. دەستلەكاركێشانەوەو بەخشین لەسەردەمی كودەتاكان كلتوری دەستلەكاركێشانەوەكان لەگەڵ سەرەتای سیستمی كۆماریدا كەمدەبێتەوە، لە كودەتاكەی (عەبدولكەریم قاسم) لە14ی تەمموزی ساڵی 1958و، دواتریش كودەتای (ئەحمەد حەسەن بەكر) لە 8ی شوباتی 1963 بە تەواوی كۆتایدێت، ئەوەش دوای ناچاركردنی (ئەحمەد حەسن بەكر) لە16ی تەمووزی ساڵی 1979 لەلایەن (سەدام حسێن) بەدەستلەكاركێشانەوە، ئیتر بە درێژایی 35 ساڵ دەسەڵاتی بەعس شتێك نامێنێت بەناوی دەستلەكاركێشانەوەوەو، لەبری ئەوە كلتوری بەخشین و لەكارخستن و دورخستنەوە سەرهەڵدەدات هەموو ئەوانەش بەپێی مەزاجی سەدام حسێن ئەنجامدەدرا. تا هاتنی دەسەڵاتی بەعس بۆ سەر كورسی حوكم لە عێراق نزیكەی 15 دەستلەكاركێشانەوە لەماوەی 10 ساڵی ئەو حكومەتانەدا تۆماركراون كە بە كودەتا هاتوون، دوای دەسەڵاتی بەعس ئەم كلتورە بەتەواوی ونبوو بەجۆرێك بیرۆكەی دەستلەكاركێشانەوە وەك جۆرێك لە نوكتەی سیاسی لێهات و هەر بەرپرسێكی حكومەت بیر لێبكردرایەتەوە دەبوو بە ژیانی خۆی باجەكەی بدات. لەبەرامبەر ونبونی ئەم كلتورەدا، لەكارخستن و بەخشین و دورخستنەوەی دەیان وەزیر و پێكهاتەی حكومەت و ئەفسەرە پلەباڵاكان سەریهەڵدا ئەوەش وایكرد دەستلەكاركێشانەوە بەهای نەمێنێت و كلتوری دەستگرتن بە كورسی تۆخببێتەوە. كلتوری دەستلەكاركێشانەوە لەدوای 2003 لەدوای ڕوخانی ڕژێمی (سەدام حسێن)، زنجیریەك دەستلەكاركێشانەوە تۆماركراوە، كە ئەكرێت وەك زیندبونەوەی ئەم كلتورە تەماشابكرێت بەڵام لەچاو ئەو هەموو كارەساتەی نوخبەی سیاسی بەسەر عێراقی هێناوە هەنگاوێكی لاواز و سەرەتاییە. خالێكی سەیر و شایەنی باس لێرەدا ڕەنگە ئەوەبێت، (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی ئێستا عێراق كە ماوەی مانگێك زیاترە سەدان هەزار لە هاوڵاتیانی باشور و ناوەڕاستی عێراق هاتونەتە سەر شەقامەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن، تاكە شەخس بێت لەم سەردەمەدا دوو جار وازی لە پۆستەكەی هێناوەو ئارەزومەندانە دەستیلەكاركێشاتەوە، لەساڵی 2011 دەستی لە پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كێشاوەتەوە، لە ساڵی 2016ش لەحكومەتەكەی (حەیدەر عەبادی) دەستی لە پۆستی وەزیری نەوتی عێراق كێشاوەتەوە. بەشێكی گرنگی هۆكاری تۆخنەبونەوەی كلتوری دەستلەكاركێشانەوەی لە دوای ساڵی 2003وە ڕەنگە ئەو ئیمتیازاتە زۆرەبێت كە بەرپرسانی عێراق وەیردەگرن بە جۆرێك پۆست و ئیمتیازات بووە بە دوانەیەكی لێكدانەبڕاو . هەر كەسێك كاتێك پۆستێكی باڵا لە حكومەت وەردەگرێت وەك دەرفەتی تەمەن و كرانەوەی دەرگای خۆشگوزەرانی بەڕویدا تەماشای دەكات، بۆیە بەئەستەم دەستی لەكورسیەكەی دەبێتەوە، وێڕایی كرانەوەی دەرگای گەندەڵی و دەستكەوتی نا مەشروع كە خێراترین ڕێگایە بۆ دەوڵەمەندبوون، هەموو ئەمانەش وایكردووە پۆست و دەسەڵاتی خۆشەویست بێت و كلتوری وازهێنان و دەستلەكاركێشانەوەش بە تەواوی لاوازو بیر لێنەكراوەبێت.