د. نیاز نەجمەدین مەمانخەڵەتێنن، رێک و رەوان بڵێن: غاز ئەفرۆشین، بە شەق پێمان ئەکەن و ئێمەش بە شەق بە ئێوەی ئەکەین. زۆر خۆشە ئاوا راست و دروست پێمان بڵێن. ئەمەیان هیچ غەدرێکی تیادا نییە. پێمان بڵێن یارییەکی نێودەوڵەتیی هەیە و ئێمەش وەک تیمی پلە چوار بەشداری ئەو یارییە ئەکەین، هیچ کێشەیەک نییە. بەلام بێیت و بڵێیت: غاز لە پێناوی ئەوەدا ئەفرۆشم تۆ ببیت بە خاوەنی دەوڵەت، باری گوزەرانت باش بکەم، دەرمانی نەخۆشە بێهیواکانی نەخۆشخانەی هیوات بۆ دابین بکەم، ناهێڵم پیرە دایکتان بکەوێتە ناو پاڵەپەستۆی بەردەم فەرمانگەی خانەنشینییەوە...یان غاز ئەفرۆشم تا عاشقان بە یەک بگەن، ئەمەیان قۆڵبڕینە، درۆیە. ئەگەر لەوە بوونایە غاز و نەوتی نەدەویست و زۆر دەرفەتی گەورەتان هەبوو.. ئێمە بە ئاوی درۆ ژیەنراوین و خۆمان شتووە. ئەو میوانەی خواردومانە درۆیەکیان تێدا بووە و راستی نەبوون. ئەو سابونەی گوایە لە گوڵ دروست کراوە، درۆ دەرچوو. درۆ چووە ناو شوتییەکانیشمانەوە و تەنها بە رەنگ سور و ئاڵ خۆیان بۆ ئێمە نمایش کرد. ئێمە نەک باخی میوەکانمان، بەڵکو ژەمی رۆژانەی سەر سفرەکانیشمان پڕن لە درۆ و بە خۆراکی ئەسڵیی بە ئێمەیان فرۆشتەوە. ئیدی بەیانییەک هەستاین لە خەو و بەبێ ئەوەی بە خۆمان بزانین بووبووین بە درۆزانێکی گەورە. ئێمەش وەک ئێوەمان کرد، قۆڵی یەکترمان بڕی، لەگەڵ یەکتر ساختەچێتیمان کرد، خیانەتمان کرد. تەواو وەک ئێوە، لە کوێدا دەستمان نەگەیشتبێتە ئێخەی یەکتر، دەستمان کرد بە سوککردنی یەکتر. چیمان بە یەکتر نەکرد؟ ئێمەش فێری پیشەکە بووین و بۆ ئەوەی ئازارەکانمان نەکولێتەوە، رێگەیەکی ترمان نەبوو جگەلەوەی قۆڵێکیتر ببڕین، ساختەچێتییەکیتر بکەین، خیانەتێکی تر بکەین. تەواو کۆپیی ئێوەمان کرد، بۆیە هیچ رێگەیەکی نوێمان بۆ نەدۆزرایەوە. ئێستا ئەگەر ئەتانەوێت جارێکی تریش قۆڵمان ببڕنەوە، ئامۆژگارییتان ئەکەم هونەرێکی نوێ دابهێنن. گوێی مەدەنێ و گوێی نادەینێ، ئەوە چارەنوسی هەندێک لە مییلەتەکانە کە هیچیان لە داهێناندا بۆ نامێنێتەوە جگە لە داهێنان لە هونەری ساختەچێتییدا. وا تێدەگەم چیتر هونەری درۆکانی ئێستا، کە بریتییە لە وونکردنی پارە و داهات لەناو داتای جیاوازدا، کارناکات و بەشی چنینەوەی چیرۆکێکی باوەڕپێکراو ناکات. راستییەکەی، ئێمە زۆر لەوە بێ ئومێدترین غێ‌زفرۆشتن هیوایەکمان پێ ببەخشێتەوە. ئێمە سەرمایەی مرۆییمان وێران بووە، بە سەرمایەی سروشتیی نایەینەوە مایە. ئێمە رۆژانە دوكەڵی ناخی سەدان کەس ئەبینین بست بست بەرز دەبێتەوە و هەڵیدەمژین بێ ئەوەی شتێکی ترمان پێ بکرێت، ئێستا بە دوکەڵی نەوت و غاز نایەینەوە مایەوە. داتاکانی ئێوەمان ناوێ، حیکایەتی ئازارەکانمان لای ئەو دەرچووە دڵشکاوەی زانکۆیە کە دوو ساڵە چاوەڕێیە و کەسێکی دەست ناکەوێت ئامادەبێت سێ سەد هەزار دینار بە تواناکانی بدات، لای ئەو نوسەرە روخاوەیە کە لە بازاڕی حزبدا نەبێت کەس بایی ئەوەی بژی بەرهەمی قەڵەمەکەی لێ ناکڕێت، لای ئەو کرێچیانەیە لە نەدانی کرێی خانووەکانیاندا رووزەردییان بۆ مایەوە. داتایەکی ترمان ناوێ، حیکایەتی ئێمە لای ئەو باوکەیە کە قەرار بوو قەڵای منداڵەکانی بێت کەچی ئێستا لە دروستکردنیان پەشیمانە، لای ئەو دایکەشە لە میهرەبانیی زیاتری نییە بیبەخشێتە منداڵەکانی. ئێمە سەرتاپا غەرقی گومانین، گومانێکی ترمان ناوێت. ئێوەش هەوڵ بدەن هونەرەکەتان پێش بخەن.
یادگار سدیق گەڵاڵی ئەمڕۆ دوو ئەندامی بەرێزی پەرلەمان( خاتوو لیزا فەلەکەدین و کاک هێڤیدار ئەحمەد) ڕاپۆرتێکیان لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان نووسییوە وەکو خۆیان دەڵێن دەرئەنجامی بەدواداچوون و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانی بووە، بەندە لێرەدا جەخت تەنها لەسەر ئەو بەشە دەکەمەوە کە پەیوەستە بەداهاتی نەوتی هەرێمە وە وتێبینی و سەرنجەکانی خۆمی لەسەر دەنووسم. لە راپۆرتەکەدا دەڵێن:" هەرێمی كوردستان بەتێكڕا لە ڕۆژێكدا ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، پێویستە بۆ خوێنەران ئەوەش ڕوون بكەینەوە كەوا سەرهەڵدانی كێشەی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیا قەیرانێكی وزەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی ئەوەی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی ڕوسیا بەشدارە لە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەمەش كێشەیەكی كاتی بۆ فرۆشتنی بڕی ٦٠هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ مانگی ئادار دروستكردووە. بۆیە تێكڕای فرۆشی نەوت بۆ مانگی ئادار ٣٦٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێكدا". من لێرەدا بە دوو ئاراستە سەرنجەکانم دەردەبڕم : یەکەم:بەرهەمی نەوت. دووەم: فرۆش و بەبازاڕکردن. یەکەم: بەرهەمی نەوت. راستە راپۆرتەکە سەبارەت بەبەرهەم تەنها باسی هەناردەی رۆژانە دەکات کە بریتییە لە ٤٢٠ هەزار بەرمیل وەئەگەر ئەو بڕە نەوتەی کە رۆژانە دەدرێت بە پاڵاوگەی کار بۆ پاڵاوتن زیاد بکەین بۆ هەناردە ئەوا بەرهەم دەکاتە نزیکەی ٤٤٠ ۆ ٤٤٥ هەزار بەرمیل. من لێرەدا بۆ بەرچاو ڕوونی باسی ئاستی بەرهەمی کۆمپانیا ڕووسیەکان دەکەم لە نەوتی هەرێم و کاریگەریان لەسەر بەرهەمی هەرێم. لە هەرێمدا ٢ کۆمپانیای رووسی کاردەکەن (گازپرۆم و رۆزنەفت ) گاز پرۆم لە کێڵگەی گەرمیان و شاکەل وەبەرهێنان دەکات. کێڵگەی شاکەل هێشتا نەگەشتووەتە بەرهەم بەڵام گەرمیان بەرهەمی ٢٤ هەزار بەرمیلێک لە نەتی زۆر سووک دەبێت رۆژانە لە کاتێکدا لەساڵی ٢٠٢٠ دا بەرهەمی ٣٢ هەزار بەرمیل بووە. گازپرۆم پشکی ٤٠٪ ی کێڵگەکەی هەیە و کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆسیش پشكی ٤٠٪ و هەرێمیش ٢٠٪ . گەر بەپێی گرێبەستەکانی هەرێم پشکەکان جیابکەینەوە ئەوا کۆمپانیا روسییەکە رۆژانە کەمتر لە ٧ هەزار بەرمیل نەوتی بەردەکەوێت لەو کێڵگەیەدا. سەبارەت بە رۆزنەفت ئەویش لەپێنج کێڵگەدا وەبەرهێنان دەکات بەڵام هێشتا هیچکام لەو کێڵگانە نەگەشتوونەتە بەرهەم هێنانی بازرگانی، هەروەها خاوەندارێتی ٦٠٪ی هێڵی بۆری نەوتی هەرێمیش دەکات. لەئێستادا گرفت لەبەرهەمی نەوتی هەرێم نییە و تەنانەت ئەگەر گەمارۆکانیش بەرهەمی کۆمپانیا نەوتییەکانی روسیا لەهەرێمیش بگرێتەوە هێشتا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێ چونکە وەکو لەسەرەوە ئاماژەمپێدا پشکەکانیان هێندە نییە کاریگەری دروستبکات. لە هەمانکاتدا چەند کێڵگەیەکی بەرهەم هێنی هەرێم لەماوەی ئەمساڵدا بەرهەمیان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەوانەش هەریەک لە کێڵگەی شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ و هولێر، بەمانایەکی تر بەرهەم ئەگەر زیادی نەکردبێت کەمی نەکردووە و لەماوەی ڕابوردوودا تارادەیەکی باش سەقامگیر بووە . لە لایەکی ترەوە تائێستا جگە لە بەریتانیا و ئەمەریکا و کەنەدا وڵاتانی ئەوروپا گەمارۆیان نەخستوەەتە سەر نەوت وبەرهەمە نەوتییەکان وگازی ڕوسی، تەنانەت رۆژی چوارشەمە کاتێک روسیا هەناردەی گازی بۆ پۆڵۆنیاو بولگاریا راگرد بە بیانووی ئەوەی روسیا بڕیاریداوە پارەکەی بە رۆبل وەربگرێت لەبری دۆلار یان ئیرۆ ئەو وڵاتانەش بەو بڕیارە نارازین ، بۆیە بینیمان زۆر بەی وڵاتانی ئەوروپا سەرکۆنەی راگرتنەکەیان کرد. دووەم: فرۆش و بە بازاڕکردن هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابوردودا و ئێستاشی لەگەڵبێت خۆی نەوتی بەرهەم هاتووی دەفرۆشێت و پاشان لە داهاتەکەی پشکی کۆمانیاکانی بەرهەم هێنی نەوتی لێ دەدات( راپۆرتی کۆمپانیاکانی نەوت و لێدوانی بەرپرسانی هەرێـم) جگە لەو نەوتەی پێشەکی پارەکەی وەرگرتووە ئەویتر بەنرخی رۆژ بەداشکاندن لەبازاردا دەفرۆشرێت. هەرێم دەڵێت کۆمپانیای رۆزنەفت کاری بەبازاڕکردنی بەشێک لەنەوتی هەرێم دەکات و بەپێی ڕاپۆرتی ئەو دوو پەرلەمانتارە بەهۆی کێشەی ئۆکرانیاوە کێشەی و‌زە لەجیهاندا درووستبووە "بەهۆی ئەوەی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی ڕوسیا بەشدارە لە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەمەش كێشەیەكی كاتی بۆ فرۆشتنی بڕی ٦٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ مانگی ئادار دروستكردووە". راستە قەیرانی سوتەمەنی دروست بووە بەڵام خواستی لەسەر و‌زە زیاد بووە نرخ بەرزە بەتایبەت بۆ بازاڕی ئەوروپا کە زۆربەی هەرە زۆری نەوتی هەرێم گەر نەڵێم هەمووی بۆ ئەوێ دەچێت. ئەم قەیرانە وایکرد کە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەمانگی ئازاردا بەرمیلێک نەوتی کەرکوک بە زیاتر لە ١١٤ دۆلار بفرۆشێت و سوود لەو قەیرانەو زۆری خواست ببینێت. بەڵام لەبری ئەوە ئەم راپۆرتە پێمان دەڵێت نەک هەرێم نەیتوانیوە سود لەودەرفەتە وەربگرێت و داهاتی پێ زیادبکات بەڵکو نەیتوانیوە بەشێك لەبەرهەمەکەی لەبازاردا بفرۆشێت. دەپرسین چۆنە لەمانگی ئازاردا کۆمپانیا روسییەکە کێشەی بۆ دروست بووە و نەیتوانییوە نەوتی هەرێم بە بازاڕبکات؟ لەکاتێکدا گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر کۆمپانیا روسییەکان و بەتایبەت کۆمپانیاکانی و‌زە( گاز و نەوت) لە بەرواری ١ی نیسانەوە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە ، واتە لە مانگی ئازاردا تەنانەت ئەمەریکاش کریاری نەوت و گازی روسی بووە و گەمارۆ لە سەر وزەی روسی نەچوبووە بواری جێبەچێکردنەوە و لەو ماوەیەدا کەشتییە نەوتییەکانی روسیا لە کەناراوەکانی ئەمەریکا لەنگەریان گرتووە. بەشێک لە نەوتی هەڕیم ئەگەر لە لایەن کۆ مپانیایەکی روسیشەوە بەبازڕ بکرێت هێشتا دەبێت لەمانگی ئازاردا کێشەی نەبوو بێت بەتایبەی کە خواست لەسەر نەوتی ئەم ناوچەیە لەسەرەتای کێشەی روسیا- ئۆکرانیاوە لەزیادبووندایە. گریمان کێشە بۆ کۆمپانیای رۆزنەفت درووست بووە، ئەی باشە ئەی توانای هەرێم لەماوەی ئەم ١٥ ساڵەی هەرێم نەوت بەرهەم دەهێنێت و دەیفرۆشێت نەگەشتووەتە ئەوەی رۆژانە ٦٠ هەزار بەرمیل لەنەوتەکەی لە بازاڕدا بفرۆشێت؟! لەم کاتەدا کە خواستی زۆر لەسەر نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە، بەتایبەت نەوتی هەرێـم دەگاتە بەندەری جیهان لەسەر مێدیتەرانە و زۆر نزیکی بازاری ئەوروپایە کە لەهەوڵی جێگرەوەی نەوتی روسیدایە. لە کۆتایدا دەپرسین ئایا ئێستاش کە لە کۆتایی مانگی نیسانداین هێشتا کێشەی بە بازاڕکردنی ئەو ٦٠ هەزار بەرمیلە چارەسەر نەبووە؟ ئەی باشە داوی ئەو هەموو ساڵە تا ئێستا فێر نەبووبین بازاڕ بۆ نەوتەکەمان بدۆزینەوە ئەی چۆن گاز بەرێوە دەبەین و بازاڕی بۆ دەدۆزینەوە کە وەکو دەزانین پرۆسەی گاز ئاڵۆزترە و کێشە و نفوزی سیاسی زیاتر لەخۆدەگرێت.
عرفان عه‌زیز یه‌كێك له گرفته هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌ت و ئیداره‌ی به‌رێوه‌بردنی عێراق له‌وه‌دایه كه هێزه سیاسییه‌كان ده‌قیان گرتووه به‌م شێوه حوكمڕانییه‌وه و كه‌سیشیان لێی رازی نین، هه‌موویان هه‌وڵی چاكردنی ده‌ده‌ن كه‌چی هه‌رخراپتر ده‌بێت، بڕیاری سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ده‌ق كراوه تا ئێستا درابێت دووشت بووه؛ یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دووه‌م ده‌ست بردنه بۆ بابه‌تی پرسی كۆنفیدرالی كه به‌رێز مه‌سروور بارزانی له دیداری چاته‌م هاوس له‌به‌ریتانیا به‌روونی ئاماژه‌ی پێداوه، هیچ هێزێكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی (نه‌ك به بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبیانه)نه‌یان توانیووه گۆڕانكاری له‌م سیسته‌مه ئیداره‌دانه بكه‌ن، ره‌نگ بێت زۆرێك له خه‌ڵك بپرسن بۆچی ده‌بێت له‌م كاته‌دا بابه‌تی كۆنفیدڕالی باس بكرێت، له واقعدا به‌م هۆیانه‌وه ده‌بێت باس بكرێت: یه‌كه‌م: بۆ نزیكه‌ی دوو ده‌یه ده‌ڕوات، واته 18 ساڵه له‌دوای رووخانی سه‌دام حوسێن، بڕیار وابوو كه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بونیاد بنرێت به‌وهۆیه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كارایانه كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له ساڵی 2005 بنوسرێته‌وه، ته‌بعه‌ن نه‌ك ئه‌و سیسته‌مه شكستیهێنا به‌ڵكو خودی عێراقیشی گه‌یانده ئه‌مرۆ كه كه‌س نازانێت دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق چۆنه و كێ ده‌یكات. دووه‌م: ئەم واقیعە تاڵەی ئێستای عێراق كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێ كرد، بەو جۆرە باسی كرد: «ئێمە لە دوای ساڵی 2003وە بە ئومێدی ئەوە بووین ئایندەیەكی باشتر ببینین، بەڵام بارودۆخەكە ئەمەیە كە ئێستا دەیبینین و نابێت چیدیكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و، دەبێت بەشی ئەوەندە بوێریمان هەبێت، ددان بەو ڕاستییەدا بنێین و بە دوای چارەسەرێكی تازەدا بگەڕێین». واقعی ئه‌م قسه‌یه له‌وه‌دایه كه له‌عێراقی نوێ‌دا فاكته‌ری به‌هێز بۆ پێكه‌وه ژیان و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان وه‌لاوه نراوه، رێككه‌وتن و ده‌ستووری عێراقیش به‌س به‌ناو ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی حوكمی عێراق ده‌كات بڕیاری ده‌ره‌وه‌ی عێراقییه‌كان و میزاجی شه‌خسییه. سێیه‌م: ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه، له دیداره‌كه‌ی چاته‌م هاوس به‌روونی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت گه‌ڕان بكرێت به‌دوای مۆدیلێكی جیاوازی حوكمڕانی له عێراقدا و ده‌بێت هه‌یكه‌لیه‌تی ئه‌م مۆدیله جیاواز بێت، چونكه ئه‌مه واقعه عێراق له ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكار و دیكتاتۆره‌وه ده‌بێت بگۆرێت بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیه‌ت و دیموكراتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاییه‌ك بدات به عێراقییه‌كان له كۆڕبه‌نده‌كه دڵنیایی دایه هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌م مۆدیله نوێیه كه بڕیارە بۆ عێراق بدۆزرێته‌وه، مانادار نییه به داماڵینی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا به‌ڵكو ئه‌مه بنه‌مایه‌كه بۆ سیسته‌می ئیداره‌ی عێراق كه به‌هاوبه‌شی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و بیری لێ بكه‌نه‌وه،یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی لێوه‌كرد ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت لایه‌نه‌كان بوێری ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌ئاشكرا باس له‌وه بكه‌ن كه چ سیسته‌مێكی مۆدێرن بۆ عێراق باشه، كه نمونه‌ی كۆنفیدڕاڵی له‌زۆر شوێنی جیهان هێنایه‌وه كه كۆمه‌ڵگاكه‌شیان زۆر گه‌شه‌ی كردووه، كه‌وایه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێت كۆنفیدڕاڵی وه‌ك گرنگیه‌كی هه‌نووكه‌یی وه‌ربگیرێت. ئێستا ره‌نگه پرسیاری زۆر بێته ئاراوه كه بۆچی له وتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌خت له پرسی كۆنفیدڕالی كرایه‌وه، دوای ئه‌وه زۆرێك له یاساناسان و شاره‌زایان وایان لێكدایه‌وە كه بنه‌ماكانی عێراق بۆ كۆنفیدرالی ناشێت، به‌ڵام له (چاته‌م هاوس) سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ئاشكرا گوتی«دەستووری ئێستا وەسفی عێراق دەكات وەك دەوڵەتێكی فیدڕاڵی، بەڵام لە واقیعدا ژمارەیەك لە بڕگەكانی كۆنفیدڕاڵین، ئەو بڕگانە ڕێگەمان پێ دەدات، بۆ ئەوەی بیكەینە پراكتیك، نەك تەنگژە و، كیانێك بیەویت ئەوی دیكە ناچار بكات. بۆیە با ببینە هاوبەشی یەكسان و لە ناو دامەزراوە هاوبەشەكانمانەوە چارەسەری ئەو پرسانە بكەین، كە گرنگیی هاوبەشی بۆ هەموومان هەیە، هەر لە «بارزگانی، ژینگە، ئاسایش ئەو مۆدێلەی بانگەشەی بۆ دەكەم، هیچ هەڕەشەیەك بۆ سنووری نیشتمانی دروست ناكات، بەڵكو ددانپێدانانێكی درەنگوەختە سەبارەت بەوەی پێشتر ڕووی داوە و باشترین ڕێگەیە بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە نەخوازراوە. بۆیە كاتی ئەوە هاتووە چیدی ڕاستییەكان نەشارینەوە و، پێویستمان بەوەیە بوێرانە ڕووبەڕووی كەموكورتییەكانی خۆمان ببینەوە». لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت ئه‌گه‌ر له ده‌ستووری عێراقیشدا بابه‌تی كۆنفیدڕالی زۆر باس نه‌كراوه و ئیشاره‌ی پێی نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌كرێت له چوار چێوه‌ی واقعی عێراقدا به‌پراكتیك ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه پێشووتر له ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی پێ نه‌كرابوو به‌ڵام كه بوه ئه‌مری واقع دواتر له ده‌ستووری 2005 عێراق دانی پێدانراوه، بۆ بابه‌تی كۆنفیدرالیش وایه سه‌ره‌تا دروستكردنی واقعی كۆنفیدرالی دواتر ده‌توانرێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و ماده زیاد بكرێت، ئه‌گه‌ر عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و سیسته‌می نوێی به‌رێوه‌بردن بنێت هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه رزگارمان بێت له ئه‌گه‌ری به‌لوبنان بوونی عێراق و دووباره‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی، چونكه به‌م سیسته‌مه‌وه عێراق دۆخی له‌مه باشتر نابێت. ئه‌وه‌ی گرنگ بوو به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌چه‌قی به‌ریتانیا بوو له‌به‌ر چاوی میدیاكانی جیهان هه‌ڵبه‌ته هۆكاری هه‌ڵبژاردنی كات و شوێنی دیداره‌كه مه‌به‌ستدار بوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت جۆری گرفته‌كانی دیاریكرد ده‌ركه‌وت كه سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به عێراقێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز و دیموكرات وه‌هیمه چونكه پێكهاته‌ی عێراق له‌سه‌ره‌تاوه به‌خراپی دامه‌زاروه، بۆیه ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه پشتیوانی بیرۆكه‌ی نوێ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پرسی عێراق، به‌ریتانیا هاتنه پێشه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌یه، دیداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن گرنگ بوو، به‌پێی ده‌ستووری به‌ریتانیا سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی وڵاته و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ دامه‌زاروه‌یه‌ك ده‌توانێت بڕیار بدات، كه‌وایه كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك بووه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر بڕیارێكی هه‌بووه كه بیه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بیكات، دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری و‌زە و بازرگانیی بەریتانیا کۆ بووەوە، دواتر ڕۆژی 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆ بووه‌وه، له هه‌مان ڕۆژدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆ بووه‌ته‌وه و دواتر چاوی به هه‌ریه‌كه له نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا و باڵیۆزی عێراق له به‌ریتانیا و تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كه‌وتووه. جوڵه‌ی ئه‌م سه‌ردانه و دیداره گرنگه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌ریتانیا سیاسه‌تێكی تازه له‌ناوچه‌كه ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ده‌ر له سیاسه‌تی كۆنی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، واقعی ئێستای عێراقیش وایه كه ئه‌مه‌ریكا جۆرێك له رووی سیاسییه‌وه كشاوه‌ته‌وه و ئه‌وروپاش ده‌یه‌وێت له‌رێگای كۆمپانیاكانه‌وه بێته‌وه بۆ عێراق به‌ڵام به‌ریتانیا له‌هه‌ردوو روه‌وه گرفتی نییه هه‌م له‌رووی سیاسییه‌وه گرفتی نییه هه‌م كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له عیراقدا. له‌باره‌ی كه‌رتی وزه و گازی سروشتییه‌وه، گرنگه كه‌مێك هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە ڕۆژی یەكەمی كۆڕبەندی جیهانیی و‌زە كە لە ژێر ناونیشانی «جیۆپۆلەتێكی وەرچەرخانی و‌زە» بەڕێوە چوو، لە پەنێڵێكیدا بە ناونیشانی «پەرەپێدانی و‌زە، هەناردەكردن و ئایندەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا»، له وتاره‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد كه ئێستا كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوت و 500 ملیۆن پێی سێجا گازی لە ڕۆژێكدا هەیە به‌شێكی زۆری كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز له‌وێ ئاماده‌بوون به‌تایبه‌ت، هەر پێنج كۆمپانیای نەوت و گازی «شامران، گەلف كیستون، گەنەڵ ئینرجی، كریسنت كۆمپانی، پیترۆ گرووپ» گرێ درا، كە هەر پێنج كۆمپانیاكەش لە دوای پەسەندكردنی یاسای نەوت و گازی هەرێم لە كوردستان وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت و گاز دەكەن، ئه‌وه‌ی گرنگه له كوردستانه‌وه نه‌خشه رێگای داهاتووی وزه له ناوچه‌كه په‌ره‌پێبدرێت و ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته زیاتر بكرێت، له داهاتوودا ئه‌وروپا و به‌ریتانیشا پشت به كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌به‌ستن ئه‌وه‌ی گرنگه له ئیستاوه نه‌خشه رێگای داهاتووی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێك و پێكی هه‌نگاوی بۆ بنرێت.
* بەهرۆز جەعفەر دوو مانگ تێ پەڕی بەسەر هەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکراین و ڕووسیادا. زیاتر لە (٩٣٠) بەرژەوەندی و دەماری ئابوریی و دارایی و سیاسیی و دیبلۆماسیی رووسیا بە ئامانج گیران لە لایەن خۆرئاواوە. پتر لە (٨٠٠) ناوەندو دامەزراوەو کۆمپانیای ڕووسیا سزایان خرایە سەر. ڕووسیا خاوەنی سیستەمێکی دیموکراسی و ئابوریی پتەو نییە، بەڵام بەهەمان ئەندازە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش بە هەڵاوسانێکی ئابوریی وەهادا گوزەر ئەکات کە لە مێژووی خۆیدا وێنەی نەبووە. هەریەکە لە ئۆکراینا و بولگاریاو هەنگاریاو لیتوانیاو بیلاڕووسیاو سلۆڤینیا‌و چیک و پۆڵەندا بەشێوەیەکی مەترسیدار و ڕاستەوخۆ لە بەردەم لوولەی جەنگە سەربازیی و ئابورییەکەدان. دوای ئەوانیش ئەڵمانیاو ئیتاڵیا‌و یۆنان پێویستی هەرە گەورەیان بە گازی سروشتی ڕوسیایەو، بەو دەمو دەستە ناتوانن جوڵەیەکی وەڵامدەرەوە (کەمتر زیانیان پێ بگەیەنێت) بنوێنن. پێشوتر، کرملین ڕایگەیاند بۆ ئەو ووڵاتانەی هاوڕێی ڕووسیا نین (زاراوەی Unfriendly یان بەکارهێنا) ئەبێت گاز‌و نەوت بە ڕۆبڵ لە ڕووسیا بکڕن، لەبەرئەوەش بۆ یەکەمجار هەناردەکردنی گازیان بۆ پۆڵەنداو بولگاریا ڕاگرت. ئایا گازی سروشتی جەنگی دراوەکان بەرپا ئەکات؟ ئایا جەنگی دراوەکان گەیشتنە بە لێواری جەنگێکی ترسناکی جیهانی؟ یەکەم/ ڕۆبڵ و گازی سروشتی وەک پێشووتر، گازپرۆمی ڕووسی زەنگی لێدابو، کە چوارشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ناردنی گازی سروشتی بۆ پۆڵەنداو بولگاریا ڕائەگرێت، ڕای گرت. چونکە پابەند نەبون بە بریارەکەی «کرملین» ەوە کە پێویستە گازی سروشتی بە پارەی ڕوسی "ڕۆبڵ" بکڕن نەک بە دۆلار! سەدام حوسێن ئەوەندی گوت " لەمەولا نەوت بە یۆرۆ ئەفرۆشین نەک دۆلار" لەگەڵ جاک شیراکی سەرۆکی فەڕەنساش لەسەر ئەوە ڕێککەوتبو، بۆیە ڕاستەوخۆ ئەمریکا ڕژێمەکەی سەددامی ڕووخاند. کێی دیکەش وەها ڕووخا؟. قەزافی گوتی نەوت بەدراوی داگیرکەر، بە دۆلار نافرۆشین! ئەویشیان ڕووخاند.. ئێستا نە پۆتین سەددامەو نە ڕووسیاش لیبیا: گازی سروشتی، تاکە کارتی بەهێزە بە دەست ڕووسیاوە. پوتین لە "ئاداری ٢٠٢٢" وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر سزاکانی خۆرئاوا‌و جیهان بۆ سەر مۆسکۆ بڕیاریدا گازی سروشتی بە ڕۆبڵ بفرۆشێت بە ئەوروپا. ئەوە گازی ڕووسیایە ئەوروپا و ئۆکراینا گەرم ئەکاتەوە، زیاتر لە (٦٠٪) ی پێداویستی سوتەمەنی و گازی ئەڵمانیا لە ڕووسیاوە دێت. ئەم بڕیارەی پۆتین چەند ئامانجێک ئەپێکێت؛ - لەمەولا کە گاز بە ڕۆبڵ بفرۆشرێت، ئیتر خواست لەسەر ڕۆبڵ زۆر ئەبێت، ئەوەش ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی بەهای دراوی ڕووسی. - بانکی ناوەندی ڕووسیا خواستی زۆر ئەکەوێتە سەر، ئەوەش بوژانەوەی بانکی ناوەندی و دوورخستنەوەی مەترسییە بانکییەکانە. پێش ئەوەی جەنگی ئۆکراین دەست پێ بکات، مەترسیی ووڵاتانی جیهان ئەوە بو، کە ئیتر ئەم ڕەفتارەی ڕووسیا وا ئەکات سنور‌و سەروەری ووڵاتان نەمێنێت، دەیان ووڵاتی دیکەش چاو لە ڕووسیا بکەن و پەلاماری دراوسێکانیان بدەن « هێشتا ئەو مەترسییە بەکراوەیی ماوەتەوە»، بەڵام ئێستا مەترسییەکی گەورەتر ئەوەیە ووڵاتانی دیکەش بڵێن؛ بە دۆلار و یۆرۆ مامەڵە ناکەین!. ئیتر ئێران و چین و هیندو یابان و هەندێ لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبیش چاو لە بڕیارەکەی پۆتین بکەن و، هەریەکە داوا بکەن کە نەوت و گاز و کاڵاو شمەکەکانی تر بە دراوی وڵاتەکەی خۆیان مامەڵە پێوە بکەن! دووەم/ جەنگی دراو : کێبڕکێی کۆنترۆڵکردنی ئابوریی جیهانی کەم جەنگ لە مێژوودا هەیە کە ئابوری هۆکارە سەرەکییەکەی نەبوبێت. ئێستا هەر بۆ نمونە؛ پۆڵەندا، ڕووبەرێکی گەورەی جوگرافی هەیە لە ئەوروپادا، گرێبەستی هەیە کە ساڵانە ( ١٠.٢) دە ملیار‌و دووسەت ملیۆن م٣ گاز لەڕووسیاوە هاوردە ئەکات، ئەوەش نزیکەی (٥٠٪) ی پێداویستی ناوخۆیی ووڵاتەکەی پێک ئەهێنێت. بولگاریاش کە بڕیاربو کۆتایی (٢٠٢٢) گرێبەستەکەی لەگەڵ گازپرۆمی ڕووسی کۆتایی بێت ساڵانە (٣)ملیار م٣ گازی سروشتی لە ڕووسیاوە هاوردە ئەکات، کە نزیکەی (٩٠٪) پێداویستی ووڵاتەکەیەتی، ڕووسیا ئەم هەناردەکردنەی بۆ ئەو دوو وڵاتەو ئەوانی دیش ڕائەگرێت، گازی سروشتی (١٢٪) بەهاکەی بەرزبۆتەوە لە (٢٤) کاتژمێردا! هەروەها بەهای ڕۆبڵی ڕووسی گەڕاوەتەوە بۆ ئەو بەهایەی کە پێش جەنگی ئۆکراین هەیبو.. نەوت و گاز لە دونیای لیبراڵ و خۆرئاودا؛ واتە دۆلار ($)، دۆلاریش واتە ئەمریکا، ئەمریکاش واتە ئەو کاراکتەرەی کە دەستەڵاتێکی گەورەی نەک لە هەموو کونج و کەلەبەرێکی ئەم گۆی زەوییە بەڵکو لە گەردوون و فەزاشدا هەیە. ئەیەوێت سەت ساڵی دیکەش هەر خۆی تاک جەمسەرو تاک ڕابەریی سیستەمی جیهانی بکات. دۆلار و یۆرۆ و پاوەن ، سێ دراوی سەقامگیرن (هەڵبەزو دابەزی زۆر ناکەن)، ئایا مەترسی بکەوێتە سەر دراوەکان جەنگیکی کاولکەر ڕوونادات؟ تۆزێک ڕۆشنتر لەمە، پێشوتر جەنگەکە جەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیاو ئۆکراین بو، ئیتر لەمەولا (٢٨) ووڵاتی ئەوروپاو ئەمریکاو زیاتر لە (١٠) دەوڵەتی دیکەش یان ئەبێت سزاکان لەسەر ڕووسیا لابدەن، یاخود ئیتر لەمەولا ئەمە جەنگی ڕاستەوخۆی ئەوانە لەگەڵ ڕووسیادا. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین دەوڵەتی بەرهەمهێنەرە لە جیهاندا، هاوکات قەرزارەو قەبەترین قەرزی لە مێژووی خۆی و جیهانیشدا تۆمارکردوە، تەنها سێ هەفتە بەر لە دەست پێکردنی جەنگی ئۆکراین لە لایەن ڕووسیاوە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە قەرزە نیشتیمانییەکانی سەر ئەمریکا گەیشتوەتە (٣٠)سی تریلیۆن دۆلار، ئەو بڕە زۆر زیاترە لە تێکڕای ئابوریی و ئاوت پوتی ساڵێکی تەواوی ئەمریکا. چاودێران لایانوایە ئێستا لە گۆی زەویدا ئەوەندە پارەی کاش نییە. لەم نێوەندەدا ئەمریکا قەرزاری زلهێزێکی وەکو «چین»ە، ئەگەر بێت‌و ئەمشەو چین داوا بکات ئەمریکا بە دراوێکی جیاوازتر لە دۆلار یان بە دراوی چینی قەرزەکانی بداتەوە، ئەوا هیچ گومانی تێدا نییە سبەی جەنگێکی گەرم جیهان دائەپۆشێت. ئیتر دوو فیل لە باخچەیەکدا زۆرانبازیی ئەکەن ، تیایدا ووڵاتانی بچوک و مامناوەند لە گۆڕەپانەکەدا وەک ئەو گیا‌و فریزە وان لەبەر پێی فیلەکاندا. سێهەم/ هەرێمی کوردستان و جەنگی دراوەکان گەڕان بە دوای "دەرفەت-Opportunity " دا سێ بنەمای سەرەکی هەیە: یەکەمیان، مەعریفەی پێشوەخت، دووەمیان، ئاگایی-Alertness، سێهەمیان تۆڕێک پەیوەندیی بەهێز. ئەمەش ئەرکی دروستکەرانی بڕیار‌و ناوەندەکانی توێژینەوەیە لە دونیای پێشکەوتودا کە بەردەوام کار لەسەر زیادکردنی دەرفەتەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکان بکەن لە ئاستی جۆراوجۆردا... ناچینە ناو ئەو گێژاوەی هەرێم چەند یەدەگی نەوت و گازی هەیەو، چۆن هەناردەی ئەکات. لەهەموو حاڵەتێکدا کوردستان خاوەنی نەوت و گازی پروڤ کراوە. ئەوەی پێش چاوی هەرێمی کوردستان و ناوەندی بڕیار ڕۆشن ئەکات، ئەوەیە بە کەمترین زیانی ئابوریی و مرۆیی لەم جەنگە دەربچن، هەروەک ئەم دوومانگەی سەرەتای جەنگی ئۆکراین و ڕووسیا ئابوریی سعودیەو عێراق و قەتەری زۆر پێشخستوەو، هەریەکەیان مانگانە بە ملیارەها قازانج ئەکەن و، تەنها لە ژێر سمێڵەوە پێ ئەکەنن : ١/ بابەتەکە بە پلەی ئیمتیاز بەستراوە بەوەی ئیدارەی ئەمریکا چی بۆ هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپاو ناوچەکە ئەکات؟ لە (٣١ی ئاداری ٢٠٢٢) جۆ-بایدن ڕایگەیاند کە (١٨٠) ملیۆن بەرمیل نەوتیان ئامادەکردووە بۆ (٦) مانگی ئایندە، ئەگەر ڕووداوی لەناکاو هاتە ئاراوە بیخەنە بازاڕەوە! ئەمە ئەگەر لە کۆتاییەوە بیخوێنیتەوە ماناکەی ئەوەیە هەر لەم (٢٠٢٢)ەدا نرخی نەوتیش زۆر بەرز ئەبێتەوە. تەواوی وڵاتانی جیهان ڕۆژانە پێویستی بە سەروو (١٠٠) ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە، بۆیە (١٨٠)ملیۆن بەرمیل نەوت کۆمەکێکی گەورە نییە. ٢/ سێ کۆمپانیای گەورەی ڕووسیا لە عێراق و هەرێمی کوردستانن، ڕووس نەفت خاوەندارێتی (٦٠٪) ی هێڵی بۆڕی کوردستان ئەکات، لۆک ئۆیەڵ-Lukoil گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە هەیە، لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە ڕۆژانە (٤٨٠)هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنێت و، بەپێی پلانەکەیان لە (٢٠٢٥) دا ئەو بڕە ئەگەیەنن بە (٨٠٠)هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەروەها گازپرۆم لە کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان ڕۆژانە (٣٠)هەزار بەرمیل نەوت و نزیکەی (٤٠)ملیۆن پێ سێجا گازیش بەرهەم ئەهێنن. سەرمایەی کۆمپانیا ڕووسییەکان لە عێراق زیاترە لە (١٤) ملیار دۆلار، کە نزیکەی (٣) ملیار دۆلاریان لە هەرێمی کوردستان بەگەڕخستوە: ڕووسیا، لەهەمووو ڕوویەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستانە، کەم نین ئەو پسپۆڕ‌و چاودێرانەی بە بەردەوامی پێیانوایە هیلالی شیعی لە بنچینەدا هیلالی ڕووسی یە. کەم کەسی بەئاگا هەیە نەزانێت کە هاویشتنی (١٢) مووشەکی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و شوێنی مانەوەی سەرۆکی جێبەجێکاری کارگروپ بە ئاگاداری ڕووسیا بوە. هەروەها لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوەوە، پەکەکە قووڵاییەکی مێژوویی-فیکریی-مادیی لە ڕووسیا هەبوە، لە ئێستاشدا ئەوەندە دوور نیین و خاڵی هاوبەشیان ڕەنگە (بوو بێت) ببێتە هۆی کاری هاوبەش ! هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ده‌رگاى بژارده‌ى جۆراوجۆر له‌به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌كاته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌رێم خۆى نه‌كاته ئه‌وله‌ویه‌ت و ئه‌جێنداى هیچ كام له‌و دووبه‌ره‌یه‌ى جه‌نگ، چونكه له‌ساده‌ترین لێكدانه‌وه‌دا ئه‌مه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جه‌نگى به وه‌كاله‌ت (Proxy War) ئه‌بێت. دووه‌م: هه‌رێم له‌ناوه‌وه خۆى پته‌و بكات له ڕووى ئابورییه‌وه‌و، دامه‌زراوه‌ى بیریی قووڵ بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌وه بونیادنان و له ده‌ره‌وه دانپیانان مسۆگه‌ر بكات. پێ-به پێ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ئه‌ڕوات ئه‌وسه‌رى تونێله‌كه ده‌رئه‌كه‌وێت. سێهه‌م: هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدادو حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی خۆى بكاته یه‌ك پاكێج، بونێكى به‌هێزى له عێراق و هاوكێشه عێراقییه‌كاندا هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سیاسیی عێراقدا پێكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه جیهانییه بكه‌ن. چواره‌م: هه‌رێمى كوردستان خۆى بكاته به‌شێك له ئه‌جێنده‌ى خۆرئاوا (واته حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست- میدیتریانه-Mediterranean) كه تیایدا كوتله‌یه‌كى گازیی سروشتى هه‌یه، هه‌ریه‌كه له فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مریكاو توركیا‌و ئیسرائیل و ئیمارات به‌توندى به‌رگرى له‌م حه‌وزه‌یه له ووزه‌و پرسى گۆڕ‌انى جیۆپۆله‌تیكیی ئه‌كه‌ن. بەهرۆز جەعفەر/ دکتۆرا لە ئابوریی سیاسی هایدرۆکاربۆن، بەڕێوەبەری په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS ".
توانا ئەمین ئەوەی یەکێتی و پارتی لە ۳۱ ساڵی ڕابردوودا لێیان بردین؛ هەر پارە نەبووە، ئەگەر تەنها خەمی (پارە)تە لێرەدا بوەستە و ئەم پۆستە مەخوێنەرەوە، ئەوەی ئەوان کردیان فەسادکردنی ئەخلاقی خەڵکی ئێمە بوو، کە بە ٥٠ ساڵی تر هەر ناچێتەوە شوێنە کۆنەکەی خۆشی! بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان، خۆکوشتن، یەکتر کوشتن، مادەی بێهۆشکەر بە تۆن دەگیرێت و مامەڵەی پێوەدەکرێت! قومارخانەی گەورە و شیرازە تێکدانی خێزان و ژمارەی هێجگار بەرزی تەڵاق، میدیای ئاراستەکرا و شێواندنی کلتور، بە کورتی ماشێنێکی گەورە بۆ هاڕینی ئەم تاکە سەر لێشێواوەی مرۆڤی کوردی! بەم ڕەوتەی ئێستای بڕوات لە ١٠ ساڵی داهاتوودا دەبێ لەو کوردستانە بۆ هاوڵاتییەکی شەریف کوناوکون بگەڕێیت... ئەوان وایانکرد؛ خەڵکی بەها بۆ پرەنسیپە ناوەکییەکانی خۆشی دانەنێت، لە کویا بۆی لوا هەڵوێست و بیروباوەڕی؛ وەک گۆرەوییەکانی بگۆڕێ و بفرۆشێ و ببێت بە تەنافبازێکی کارامە کە لەمبەرەوە خۆی هەڵدا بۆ ئەوبەر بێ ئەوەی ترسی کەوتنی هەبێت... چونکە لە بنەڕەتدا خەڵکیان خستۆتە خواری خوارەوەی یارییەکە، جا ئەو کاتە زیاتر دڵتەنگ دەبیت کە بزانی؛ خواری خوارەوە شوێنێکە، کەوتن تێیدا هیچ مانایەکی نییە! ئەمە حوکمی مافیایی و چەتەییە، ئەم سیاسیانەی وڵات بەڕێوەدەبەن لە خاڵی سفری مۆراڵدان، هەموو ڕۆژێک ئێمە پارچەیەکی ترمان هەڵدەوەرێت، هەموو ڕۆژێ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەچنە سەر تەلەفزیۆن و دەگرین، بچووک دەبنەوە، بچووک دەبنەوە تا ئاستی قالۆنچە! جامەکە پڕبووە ئێستا ئیتر وەختی ئەوەیەتی لێی بڕژێ!
بەیار عومەر عەبدوڵا پرۆژەی بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین) هەنگاوی یەکەمی بڕیوە و کاتی ئەوەیە بخرێتە ڕاپرسی و بواری جێبەجێکردنەوە. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە لە ژێردەستی پارتیدایە، وەبەرهێنانی تەنها لە زۆنی زەردا کردوە؛ لە بەرامبەردا موچە و خانەنشینی و پارەی خزمەتگوزاری و بەشە بەنزین و نەوت و گازی سنوری سلێمانی بڕیوە. لەم زۆنەدا پارەی دەرمان و نەخۆشخانەکان و نەسریەی فەرمانگەکان و ئاوی باخچەکان لەلایەن حکومەتەوە بڕاوە. حکومەتی بەناو هەرێم هیچ مافێکی ئەم سنورە نادات و لە بەرامبەریشدا داوای هەموو ئەرکێکی لێدەکات؛ باج و پارەی ئاو و کارەبای چەندین قات زیاد کردوە. فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کە لە ژێردەستی پارتیدایە، ٩٩% ی وەبەرهێنانی دەرەکی ڕاکێشاوە بۆ زۆنی زەرد و ئەم دەڤەرەی لێبێبەش کردوە و سەرەنجام بێ‌کاری و هەژاریەکی زۆر لەم ناوچەیەدا بڵاوبۆتەوە. پارتی وەکو دوژمن و بە چاوی ڕق و تۆڵەکردنەوە سەیری ئەم دەڤەرە دەکات و هاوڵاتیان بە گەنج و پیرەوە دەچەوسێنێتەوە؛ گەنجەکان بێکار دەکات و بەتەمەنەکانیش بە ئیهانەوە خانەنشینیان دەداتێ. حزبەکانی تریش هەتا ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردوە. پارتی سوپای تورکیا پەلکێشی خاکی هەرێم کردوە و چاوپۆشی لە بۆردومانی گوندەکان و بڕینەوەی درەختەکان دەکات. هاوکات نەوتی هەرێمی تەسلیمی تورکیا کردوە بۆ ٥٠ ساڵ و هەر بە نەوتەکەی خۆمان، تورکیا پەلاماری سەربازی هەرێمی کوردستان و برا کوردەکانی تورکیا و سوریا و ئێران ئەدات. هەموو ئەمانەشی ناوناوە کوردایەتی. ئەگەر لێگەڕێین پارتی گازەکەش وەکو نەوتەکە تەسلیمی تورکیا بکات، یەکێک لە سیناریۆکان ئەوەیە کە شتێک نەمێنێت بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە و ئێرە ببێت بە مەیدانی جەنگ لە نێوان (تورکیا و ئێران) لە لایەک و (ئەمریکا و ڕوسیا) لەلایەکی ترەوە. ئەگەر ئەم وڵاتەش کاول بێت ئەوان هیچ کێشەیەکیان نیە، چونکە بە ملیارەها دۆلاریان بردۆتە دەرەوە و وڵاتەکە بە کاولی بۆ خەلکی بەشمەینەتی کوردستان بەجێدەهێڵن. بەهەر نرخێک بێت خەلکی ئەم دەڤەرە نابێت ڕێگەبدەن پارتی دەستبەسەر گازی چەمچەماڵدا بگرێت. ئێستا کاتی ئەوەیە یەکێتی و حزبەکانی تر فریای دۆخەکە بکەون و لەم حکومەتە شکستخواردوە بکشێنەوە. ئەگەر ئەو هێزانە خۆیان بە خاوەنی ئەم دەڤەرە دەزانن، باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون و گاز لە ڕێی بەغداوە بفرۆشن و مەترسی جەنگ دوربخەنەوە و موچە و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ئەم دەڤەرە بەدەستبێنن. هەروەها پارەی پەترۆدۆلار بەکاربهێنن بۆ بوژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار لەم دەڤەرەدا و خەلک لە برسێتی و سزادان ڕزگاربکەن.
شادمان مەلا حەسەن ئەم وڵاتەی ناوی عێراقە بەم جوگرافیەی ئێستایەوە ساڵی 1920 لەلایەن به‌ریتانیاوە دامەزرا. پێش ئەوە دەوڵەتێك نەبوو بەناوی عێراق. بەڵكو خاكێك هەبوو بەناوی عێراق. لەهەمان كاتدا هیچ دەوڵەت و ئەمارەت و ویلایەتێكیش نەبوو بەناوی كوردستان و سوننەستان و شیعەستان. ئەوەی هەبوو بۆ ماوەی چەند سەد ساڵێك ویلایەتەكانی بەغداو بەسراو موسڵی دەوڵەتی عوسمانی بوو. دەوڵەتی عوسمانی لەجەنگی جیهانی یەكەم (1914_1918) ئەم سەرزەمینەی دۆڕاند. به‌ریتانیا ئەم دەوڵەتەی دروستكرد‌و پاشایەكی لە حیجاز بۆ هێنا. دەیان كەس لە كورد‌و عەرەب بەهەردوو مەزهەبی شیعەو سوننەو توركمان و مەسیحی و جولەكە بەشداربوون لە بنیادنانی ئەم عێراقە. ئەگەر بەراووردی ژیان و گوزەران و پێشكەوتنی ئەم سەرزەمینە بكەین لەگەل سەردەمی عوسمانی و سەردەمی به‌ریتانی جیاوازی زۆر هەیە لە هەموو بوارەكان. لەوانەیە ئەگەر جەنگ نەبوایەو ئەم ناوچەیە هەر لەژێر دەستی عوسمانییەكان بمابایەوە، ئەوەی لەساڵی 1920كان پێیگەیشت لەسایەی عوسمانی لەساڵی 1940كان پێیدەگەیشت. بۆیە دەوڵەتەكە زۆر باشتر بوو لەوەی پێشتر بۆ خەڵك. ئەگەر ئەوێ رۆژێ كورد نەیتوانی مافی خۆی بەتەواوی لەم دەوڵەتە بچەسپێنێ. خۆ ئەم دەوڵەتە تازەی كە ئێستا هەیە ساڵی 2003 ئەمەریكاو به‌ریتانیا هاتن و بەزەبری هێز رژێمی بەعسیان روخاند، ئەو خەڵكە پەڕاگەندەی دەرەوەیان هەموو هێناوە كردنیان بەسەركردەو سەردارو دەمڕاستی ئەم وڵاتە. دەستورێكی تازەیان بۆی نووسیووە. كورد ئەوەی هەیبوو لەم دەستورە جێگیری كرد. كەچی ئەوە ئێستا هەر كوردە لێی هەڵگەڕاوەتەوە (كە دەلێم كورد مەبەستم ئەو بەناو سەركردە سیاسییە بازرگانانەیە كە حەفتا ساڵە خەڵك بەكوشت دەدەن و بازرگانی بەناوی دۆزی كوردەوە دەكەن). كورد رۆژەك بەناوی ئابووری سەربەخۆ شەڕ بە عێراق دەفرۆشێ خۆیان فول دەبن و میللەتەكەیان زەلیل و گیرفان بەتال دەكەن. رۆژێك بەناوی سەربەخۆیی ریفراندۆم دەكەن و ناگەڕێنەوە عێراق و پاشان شەڕ لەسەر هەرچی پۆستی عێراقی هەیە دەكەن. هەر رۆژەی بیانوێك بە عێراق دەگرن و دروشمی بریقەداری بێ بەرهەمیش بۆ میللەت رادەگەێنن. بۆیە كاتی ئەوە هاتووە خەڵك و كەسانی دەستەبژێر لە پەیوەندیدا بن و ئەم تەلیسمە بشكێننن كەوا ئەم دروشمە بەتاڵانە جگە لە زیان هیچی تری بۆ كورد پێ نییە. واقع و قەدەر ئێمەی وایكردووە لەچوارچێوەی ئەم وڵاتەدا بین. بۆیە دەبێ بەئاشكرا عێراقیبوونی خۆمان رابگەێنین. ئەگەر مەسەلە مافی نەتەوەیمانە ئەوە هیچ كەس تازە ناتوانێ نكۆلی لە بوون و ناسنامەو مافمان بكات. چونكە هەمووی لە دەستور جێگیركراوە. كاتی ئەوە هاتووە هەموو عێراقییەكان كار بۆ عێراقێكی پێكەوەیی و خۆشگوزەران بكەن و دروشمی بازرگانە سیاسییەكان بەتاڵ بكەنەوە كەوا بەناوی مەزهەب و ئاین و نەتەوە دەیكەن. هەركات ئاشتی باڵی بەسەر عێراقدا كێشابێت خەڵك لە خۆشگوزەرانیدا بووە. كورد ئەوەی ئێستا بە ئاشتی بۆی دەكرێ هەرگیز بەشەڕ بۆی ناكرێ. هەرگیزیش كوردستان نابێتە ئەو هێزەی، عێراق بە زەبری هێز پاشەكشە پێ بكات. ئەمە واقعێكی مێژوویی و جوگرافی و دیمۆگرافی و سیاسییە .نەوەك خەیاڵ پڵاوییەكی بەتاڵی بازرگانێكی سیاسی.
تانیا تاهیر کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵى و جیاوازى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى کۆنفیدراڵى کاتێک قسه له‌سه‌ر سیسته‌مى فیدراڵى ده‌که‌ین و خوێندنه‌وه بۆ مێژووه‌که‌ى ده‌بینین که سیسته‌مى فیدراڵى مێژوویه‌کى زۆرکۆنى هه‌یه، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى یۆَنانى کۆن (ئیغریقیه‌کان). ئاره‌زووى کۆمه‌ڵگا کۆنه‌کانى یۆنان بۆڕێککه‌وتن و ته‌بایى ، به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى گشتى و به‌ره‌و پێش بردنى مه‌سه‌له‌یه‌کى سروشتى یه ، وه گومان له‌وه‌دا نیه که شاره کۆنه‌کانى یۆنان له ئاستێکى شایسته‌دا بوون له‌بوارى شارستانى و پێشکه‌وتنه‌وه ، که له ووڵاته‌که‌یاندا هه‌بووه ، وه له‌م شارانه‌دا هه‌ردوو لایه‌نى تیۆرى و پراکتیکى فیدراڵى ده‌رکه‌وتووه. بۆیه یاساناس خوزیه (joshi)ده‌ڵێ:"سیسته‌مى فیدراڵى بیرۆکه‌یه‌کى زۆر کۆنه ، که ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژووى کۆنى یۆنانیه‌کان، وه ئه‌م سیسته‌مه تاڕاده‌یه‌کى زور له دوو سه‌ده‌ى ڕابردوودا بڵاو بۆوه ، واتا سیسته‌مى فیدراڵى ئه‌نجامێکه له ئه‌نجامه‌کانى پێشکه‌وتنى مێژوویى". وه له ((هندستان)) ى کۆنیشدا ، ئه‌م بیرۆکه‌یه زۆر بڵاو بووه . ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ، له‌چه‌ند ووڵاتێکى تێکه‌ڵاوى (فیوداڵى – فیدراڵى) یه‌کێتى شار‌و هه‌رێمه‌کان پێکهاتبوو، وه‌ک virat) ،soptajanah، (panehjauanth هه‌روه‌ها د.محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولوود له کتێبی الفیدرالیه والدیمقراگیه للعراق ده‌ڵێ: له سه‌ده‌ى سیازده‌ى زایینی‌دا یه‌کگرتوویه‌کى دیکه به‌رپابوو ئه‌ویش یه‌کگرتووى (hanseatic) هانسیاتکى ئه‌ڵمانى بوو ، بۆشاره باکووره‌کانى ئه‌ڵمانیا . ئه‌و یه‌کگرتووه به‌هۆى ته‌مه‌ن درێژیه‌وه له ئاستێکى باش‌دا بوو. به ڵام ڕۆڵى ئه‌و یه‌کگرتووه ڕووى له لاوازى و که‌مبوونه‌وه کرد هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م نه‌مێنێت، به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى زلهێزه‌کان و ئه‌و جه‌نگانه‌ى که ڕووبه‌ڕووى بوونه‌وه . به‌ڵام هه‌ندێ له مێژوونووسان و یاساناسان پێیان وایه ، که یه‌که‌م سیسته‌مى فیدراڵى دۆکیومێنتکراو زیاد له ((3200)) سێ هه‌زارو دوو سه‌دساڵ له مه‌وبه‌ر ، له‌نێوان خێڵه‌کانى ئیسرائیل دا هاته دونیاوه. پێده‌چێت ، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌م ڕایه وه‌رگیرابێت که‌له (سیسته‌مه ئیسرائیلیه‌کان ) دا، یه‌کێتى قه‌بیله‌کان هه‌بووه، هه‌روه‌ها وه‌سفى فیدراڵى ئیسرائیلین کردووه به ((یه‌کێتى پیرۆز)) ، به‌پیى ئه‌م واتایه ده‌توانین بڵێین یه‌کێتى ئه‌رکیوس به هه‌مان شێوه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى بووه ، به هه‌بوونى به‌رگرى سه‌ربازى و دیینى و یاسایشه‌وه. د.محمدشافعیش باس له مێژووى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌کات و ئاماژه به‌بوونى سیسته‌مى فیدراڵى ده‌کات، له سه‌رده‌مى دروست بوونى ئیسلامیشدا ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌رده‌مى ئیسلامیشدا به‌کرده‌وه هه‌بووه ، جگه له‌وه‌ى نێوه‌ندێکى ده‌سه‌ڵاتى ڕامیارى و سوپایى ، ده‌وڵه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى هه‌بووه. هه‌ر ووڵاتێ له‌ژێر سایه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامدا بووبێ ، به فه‌رمانى گه‌وره‌ى موسوڵمانان فه‌رمانڕوایه‌کى تایبه‌تیان له نێوه‌نده‌وه بۆ دیاریکردووه ، ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ش به‌ناوى "جێ‌نشین " ى موسوڵمانانه‌وه ، فه‌رمانڕه‌وایى ووڵاته‌که‌ى کردووه. له باره‌ى سه‌لماندنى بوونى سیسته‌مى فیدراڵى له سه‌رده‌مى ئیسلامدا ، د. حسێن موئنس ده‌ڵێ:"ده‌وڵه‌تێکى فیدراڵییان جێگیر کرد ، که ده‌ستووره ناوه‌ندیه‌که‌ى قورئانى پیرۆزه بوو..."، هه‌ندێک له‌مێژوو نوسانیش ڕایان وایه له کوردستانیشدا هه‌موو ئه‌و میرنشینه بچوک بچوکه فیوداڵیانه‌ى له پێش و له پاش جه‌نگى (چاڵدێران) دامه‌زرابوون ، هه‌رهه‌موویان به‌شێوه‌ى فیدراڵى بوون . ڕه‌نگه ئه‌م بۆچونه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت که میرنشینه کوردیه‌کان به‌شێوه‌ى حکومه‌تى بچوککراوه بون، وه به‌هۆى ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه‌ى له‌دواى شه‌ڕى چاڵدیران هاته‌کایه‌وه ، گه‌لى کوردى له‌ڕووى سیاسیه‌وه دابه‌شکرد به‌سه‌ر عوسمانیه‌کان و صه‌فه‌وییه‌کاندا و نه‌یهێشت کورد ببێته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌یانتوانى بیکه‌نه به‌شێکى ڕاسته‌قینه له ده‌وڵه‌تى عوسمانى یان صه‌فه‌وى . هه‌ر بۆیه مێژوونووسى گه‌ورى کورد (عه‌لائه‌دین سه‌جادى) به درێژى باس له میژووى میرنشینه بچوکه فیوداڵیه‌کانى کورد ده‌کات و ده‌ڵێ : له‌سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌مدا ، له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌ى که له نێوان فارسه‌کان و عوسمانیه‌کاندا له (1514)ز، له (چاڵدێران) ڕوویدا ، کوردیش که‌وته ناو ئه‌و دوو به‌ره‌کیه‌وه ، بۆیه که‌سێک به‌ناوى (حه‌کیمى به‌دلیسى – مه‌لا ئیدریسى به‌دلیسى) که‌وته مه‌یدانى سیاسه‌ت و توانى ئه‌و (23) بیست و سێ ئه‌ماره‌ته کوردیه‌ى که هه‌بوون ، واتا له دیاربه‌کره‌وه تا موسڵ، بیکات به وێنه‌یه‌کى فیدراڵیى و پاڵى دا به ده‌وڵه‌تى عوسمانیه‌وه . به‌ڵام به بۆچوونى ئێمه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێکى وورد بکه‌ین له نێوان تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى سیسته‌مى فیدراڵى و ئه‌و ڕێکخستنه‌ى که ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کانى کۆکردبۆوه، ناتوانین وه‌سفى فیدراڵى بده‌ینه پاڵ ئه‌و (23) ئه‌ماره‌ته، چونکه جیاوازى زۆر هه‌یه له شێوه‌و پێکهاتنى ئه‌و ئه‌ماره‌تانه‌و چۆنیه‌تى ڕێکخستنیان له پاڵ ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا، له به‌رامبه‌ر سیسته‌مى فیدراڵیدا. جگه له‌مه‌ش دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى به بڕیارێکى سیاسى یاخود بڕیارێکى تاکه‌که‌سى دروست نه‌بووه، به‌ڵکو له ئه‌نجامى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنى مێژووى ووڵاتان دروستبووه که دره‌نجامه‌که‌شى ده‌بێته ده‌ستورێکى فیدراڵى . رووداوه مێژوویــیه‌کان بۆیان ده‌رخســـتین که ده‌وڵه‌تى فیدراڵ له کۆنــه‌وه بوونى هه‌بووه ، به‌ڵام ئــه‌و فیدراڵیه‌ته‌ى ئێمه باسى ده‌که‌ین به‌شـــێوه‌یه‌کى یاسایى و ڕامیارى ڕێکخراو له سه‌رده‌مى ئه‌مــڕۆدا ، ( ده‌گــه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ســـــتنى کۆنگره‌ى فلادلفیا له‌ساڵى (1787) ز ، که له ووڵاته یه کگرتووه‌کانى ئه‌مــــریکا به‌ســـتراوه ) . پاش شۆڕشى ئه‌مریکى ویلایه‌ته سه‌ربه‌خۆ نوێکان له‌ساڵى (1781) ز، دا کۆنفیدراڵیزمێکیان پێکهێنا، به‌ڵام که‌م و کورتیه‌کانى بووه هۆى گۆڕان و دوایى بووه هۆى مۆرکردنى په‌یماننامه‌ى فلادلفیا . وه ئه‌نجومه‌نێکیان پێکهێنا ، به‌ناوى ( ئه‌نجومه‌نى بنیاتنان ) که هه‌ستا به دانانى ده‌ستوور، (دیڤیدبوند هایمه‌ر) ده‌ڵێ : یه‌کێک له‌و کێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووى کۆنگره ده‌ستووریه‌که بویه‌وه ،ئه‌وه بوو ، چۆن سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵایى حکومه‌تى ناوه‌ندى دابنرێت وه له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتى پێبدرێت که بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى پێویست بێت ، بۆیه دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر دوو ئاستى حکومه‌ت، حکومه‌تى نیشتمانى و حکومه‌تى ویلایه‌ته‌کان پێشنیاز کرا. ئه‌مه‌ش وایکرد، که بیرۆکه‌ى یه‌که‌مین ده‌ستوورى فیدراڵى دابنرێت و هه‌موو خاسیه‌ته یاساییه‌کانى سیسته‌مى فیدراڵیشى تیا ده‌رکه‌وت. دوایى سه‌رکه‌وتنى سیسته‌مى فیدراڵى له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا زۆربه‌ى ووڵاتانى دونیا سوودیان له‌م جۆره فیدراڵیه‌ته‌ى ئه‌مریکا وه‌رگرت ، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌توانین بڵێین لاسایى ئه‌زموونى ئه‌مریکایان کرده‌وه . چه‌مــــــکى فیـــــدراڵــى . دوو زاراوه له‌م بواره دا هه‌ن که زۆر به‌کاردێن ، ئه‌وانیش فیدراڵیه‌ت (federalism)و به فیدراڵى بوون یاخود یه‌کگرتووى فیدراڵى (federation) ، زاراوه‌ى فیدراڵیه‌ت ( فیدڕڵیزم –federalism ) له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ووشه‌ى(foedus)ى لاتینى یه‌وه ، وه‌رگیراوه . واتا په‌یماننامه یان ڕێککه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێ، که ئه‌م ووشه‌یه لایه‌نى فه‌لسه‌فى و ئایدۆلۆجیه‌که‌ى ده‌گرێته‌وه ، که‌مه‌به‌ستیش له‌م ووشه‌یه بره‌نسیپى فیدراڵیه. وه له ئه‌نسکلۆپیدیاى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه که ووشه‌ى (federation) چوار ماناى ته‌م و مژاوى هه‌یه ، که بریتین له:- "هاوپه‌یمانیه تى .(Alliance) کۆمه‌ڵه (League).کۆنفدراسیۆن ( (Confederation . یه‌کێتى – فیدراڵ federation) ) "، وه یاساناس (مارسیل.بریلۆ) پێناسه‌ى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى کردووه، که (یه‌کێتى نێوان ده‌وڵه‌تانه، ملکه‌چى به‌شى (جزئى) یه‌ک ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندین له ده‌وڵه‌تى فیدراڵ‌دا، وه پارێزگارى له به‌شێک له سه‌ربه‌خۆیى ده‌ستوورى و کارگێڕى و دادوه‌رى خۆیان ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها له کتێبى (النظریه العامه فی القانون الدستوری و النظام الدستوری فی العراق) پێناسه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى کردووه که (یه‌کێتى ناوه‌ندیه، له نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێک، هه‌ر یه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوورى فیدراڵى واز له به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆیى و سه‌روه‌رى ده‌ره‌کى خۆیان ده‌هێنن بۆ که‌سێتیه‌کى یاسایى نوێ، به ناوى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى. ڕێگاکانى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى، ده‌وڵه‌تى فیدراڵى به دوو ڕێگا دروست ده‌بێت : - یه‌که‌م : یه‌کێتى به پێکه‌وه نوسان (الچم) . چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ یه‌کده‌گرن، یاخود ده‌چنه ناو یه‌کترى، یه‌ک ده‌وڵه‌ت، که‌له هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان به‌رزتره، داده‌مه‌زرێنن . وه ئه‌مه‌ش ڕێچکه‌یه‌کى ئاساییه و زۆر کارى پێکراوه بۆ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ. نمونه‌ى ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته فیدراڵیانه‌ش : ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و یه‌کێتى سویسرا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتى باشوورى ئه‌فریقا. دووه‌م : یه‌کێتى به هه‌ڵوه‌شانه‌وه (التفکک) . هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتووى ساده (البسیگ) یه ، بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێک، پاشان به ویست و ئاره‌زووى خۆیان یه‌کده‌گرنه‌وه، له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێک به ناوى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ. ڕێچکه‌ى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى عێراقى فیدراڵیش به‌م شێوازه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له یه‌ک هه‌رێم پێکهاتووه، ئه‌ویش ( هه‌رێمى کوردستان)ه. وه به‌لجیکا و هند و به‌رازیلیش به هه‌مان ڕێگا دروست بوون . لێره‌دا ده‌کرێت بڵێین هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م دوو ڕێگایه بۆ دروست بوونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ هه‌یه و گونجاوه، به هه‌مان شێوه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له ناوچوونى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ ، ئه‌م دوو ڕێگایه دروسته‌و گونجاوه . ده‌کرێت ده‌وڵه‌تى فیدراڵى له ناو بچێت، به ڕێگاى پێکه‌وه‌نووسانى (الچم) هه‌رێمه‌کان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێکى ساده‌ى یه‌کگرتوودا، وه‌ک : لیبیا له ساڵى 1963 له ده‌وڵه‌تى فیدراڵییه‌وه گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تى ساده. به هه‌مان شێوه‌ش به ڕێگاى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى (التفکک) ده‌وڵه‌تى فیدراڵى و نه‌مانى په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌رێمه‌کان و ناوه‌نددا ، ده‌وڵه‌تى فیدراڵ له ناو ده‌چێت و هه‌ریه‌ک له هه‌رێمه‌کان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تێکى ساده‌ى سه‌ربه‌خۆ وه‌ک له ساڵى 1991دا، یه‌کێتى سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه بۆ پانزه ده‌وڵه‌ت . هه‌ندێکیان به شێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ساده‌ى یه‌کگرتوو دروست بوونه‌وه ، وه‌ک : ئۆکرانیا و استونیا و ارمینیا و اوزبگستان. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى سیسته‌مى فیدراڵى. یه‌که‌م: له‌سه‌ر ئاستى نێو خۆیی. 1/ ده‌ستوور: ده‌بێت ده‌ستوورى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ به‌رزترین یاسابێت له‌ووڵات، وه پێویسته ئه‌و ده‌ستووره نوسراو و وشک (جامد) بێت، هه‌تا سنورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ردوو حکومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمه‌کانیش به‌ڕونى دیاربێت وه‌نه توانرێت به‌ئاسانى هه‌موار بکرێت له‌لایه‌ن یه‌ک له‌لایه‌نه‌کانه‌وه به‌ته‌نیا. وه‌هه‌ر هه‌رێمێکیش له‌پاڵ ئه‌م ده‌ستووره‌دا ، ده‌ستوورى تایبه‌ت به‌هه‌رێمه‌که‌ى خۆى هه‌یه، به‌مه‌رجێک بڕگه‌کانى ناکۆک نه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکى ده‌ستوورى فیدراڵى دا.به‌ڵام هه‌رچى چۆنیه‌تى دابه‌شکردنى تایبه‌تکاریه‌کاندا له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێمه‌کاندا به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ده‌ستوورى فیدراڵی. 2/دوانه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان: ده‌وڵه‌تى فیدراڵى خاوه‌نى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌کانى (یاسا دانان و جێ به‌جێ کردن و دادوه‌رى) یه ، وه هه‌رێمه‌کانیش به‌جیاو سه‌ربه‌خۆ له‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى خۆیان خاوه‌نى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى (یاسادانان و جێ به‌جێ کردن و دادوه‌رین). "بێجگه له کامیرۆن" . ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:- أ/ ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانان: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گرنگی دانانى یاساکانى هه‌یه له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا به‌ته‌واوى، وه تێبینى ئه‌وه ده‌که‌ین، که ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ئه‌نجوومه‌ن،یه‌که‌میان ( ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران)ه، که نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ ده‌کات له‌هه‌موو هه‌رێمه‌کان و هه‌ر هه‌رێمه‌ى به‌ڕێژه‌ى دانیشتوان و ئاستى ده‌نگده‌ران نوێنه‌رى تیادا ده‌بێت، وه دووه‌میان (ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمه‌کان)ه ، که مه‌به‌ست له‌بوونى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا به‌شداریکردنى هه‌رێمه‌کانه له‌ویستى باڵای ده‌وڵه‌ت دا. ب/ ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ کردن: ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ کردن له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵی دا دوانه‌یی یه، واتا ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ کردنى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ له‌لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ کردنى هه‌رێمه‌کان له‌لایه‌کى تر، (به‌پێی شێوه‌ى سیسته‌مى فه‌رمانڕه‌وایی ، له ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌کانى جیهان و برواى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌پرنسیپى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌گۆڕێ). ج/ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى : هه‌روه‌ک هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانان و جێ به‌جێ کردن، هه‌رێمه‌کان له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا، له‌پاڵ بوونى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ، خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن. له ده‌وڵه‌ته فیدراڵیه‌کان پێکهاته‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى جیاوازه ، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگتر بوونى دادگاى ده‌ستوورى یان دادگاى باڵای فیدراڵی یه. که یه‌کێک له‌گرنگترین تایبه‌تکاریه‌کانى چاودێرى کردنى ده‌ستوورى بوونى یاساکانه. 3/ شه‌ڕ ( جه‌نگ). هه‌رشه‌ڕێک له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى دا ، ڕووده‌دات . به‌شه‌ڕی ناوخۆیی یاخود (ئه‌هلى) دا ده‌نرێت، نه‌ک به‌شه‌ڕی نێو ده‌وڵه‌تى، هه‌ربۆیه چاره‌سه‌یرى ناکۆکیه‌کانیش به گوێره‌ى ده‌ستوورى ده‌وڵه‌تى فیدراڵیه‌که ده‌بێت، نه‌ک به‌گوێره‌ى یاساى گشتى نێوده‌وڵه‌تى (القانون الدولى العام)، چونکه ، ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان سه‌روه‌رى ده‌ره‌کى خۆیان له‌ده‌ست داوه ، ته‌نها خاوه‌نى سه‌روه‌رى ناوخۆیین. 4/ سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ، له‌گه‌ڵ دوانه‌یى ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ، که ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا، ده‌وڵه‌تى فیدراڵ خاوه‌نى یه‌ک سه‌رۆکى ده‌وڵه‌ته که ئه‌ویش یان به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ک مه‌کسیک و به‌رازیل و نه‌مسا یاخود ناراسته‌وخۆ، به‌دوو قۆناغ: له‌قۆناغى یه‌که‌م نوێنه‌ره‌کان (مندوبین) هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، وه له‌قۆناغى دووه‌م سه‌رۆک له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. وه‌ک له‌ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و ئه‌رجه‌نتین پێڕه‌و ده‌کرێت وه‌له عێراقى فیدراڵیشدا به‌م دوو قۆناغه سه‌رۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت. دووه‌م: له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى. 1/ خاوه‌نى یه‌ک که‌سایه‌تى یاسایى نێوده‌وڵه‌تییه. به‌شێکى زۆرى یاسا ناسان پێیان وایه له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵی دا واز له‌سه‌روه‌رى ده‌ره‌کى خۆیان ده‌هێنن بۆ دروست کردنى که‌سایه‌تیه‌کى نوێ، که که‌سایه‌تیه‌کى هاوبه‌شه له‌نێوانیاندا به‌ناوى (ده‌وڵه‌تى فیدراڵی)، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تى فیدراڵی خۆى به‌ته‌نیا له‌ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ى دونیاى ده‌ره‌وه دا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌م واتایه‌ش ته‌نیا ده‌وڵه‌تى فیدراڵ تواناى جاڕدانى جه‌نگ و گرێ به‌ستى ئاشتى و به‌ستنى په‌یماننامه‌ى هه‌یه. 2/ به‌یه‌کبوونى وڵاتنامه (الجنسیه). هه‌موو هاوڵاتیانى یه‌کگرتووی فیدراڵی له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه جیاجیاکانیشدا یه‌ک وڵاتنامه‌یان هه‌یه، وڵاتنامه‌ى ده‌وڵه‌ته‌فیدراڵه‌که ده‌بێت ئه‌ویش به‌م پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ته‌نها ده‌وڵه‌تى فیدراڵی مافى نوێنه‌رایه‌تى سیاسى و دبلۆماسى و چوونه ناو ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى هه‌یه وه‌ک ده‌وڵه‌ت نه‌ک هه‌رێمه‌کان. بۆ نمونه له ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ بونى چه‌ندین ویلایه‌ت، یه‌ک وڵاتنامه‌ى ئه‌مریکیان هه‌یه بۆ هه‌مووى. 3/ یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک دراو. ده‌وڵه‌تى فیدراڵى خاوه‌نى ئاڵایه‌کى خۆیه‌تى، که ده‌ربڕی ویستى هه‌موو هه‌رێمه پێکهێنه‌ره کانیه‌تى، هه‌روه‌ها ده‌بێت خاوه‌نى یه‌ک دراوى گشتى ناوه‌ندى بێت.له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌بێت که ده‌وڵه‌تى فیدراڵ له ده‌ره‌وه، وه‌ک یه‌ک ده‌وڵه‌ت سه‌یر ده‌کرێت به‌بێ سه‌یر کردنى دابه‌شکردنه هه‌رێمى یه ناوخۆییه‌کان بۆ چه‌ند هه‌رێمێک یان ولایه‌تێک. جیاوازى نێوان ده‌وڵه‌تى فیدراڵی وده‌وڵه‌تى کونفدراڵى ده‌وڵه‌تى کۆنفدراڵى واتاى یه‌کێتى نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یان زیاتر، به‌ده‌ست تێوه‌ردانى (تدخل) یه‌کترى له ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کدا، به مه‌به‌ستى یه‌کخستنى (توحید) تواناى سیاسى یان ئابوورى یان کۆمه‌ڵایه‌تى یان سه‌ربازى، بۆ هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ، وه به‌مه‌به‌ستى هاوکارى نێوانیان و پاراستنى سه‌به‌خۆییان وه به‌رگرى له‌شه‌ڕى نێوانیان، بۆیه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پلانى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى یه هاوبه‌شه‌کانیان، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى. بۆ نموونه یه‌کێتى نێوان (13) ویلایه‌ته‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا له ساڵى (1776-1787) و یه‌کێتى کۆنفدراڵی سویسرا ، وه گرنگترین خاڵه جیاوازه‌کانى نێوان ده‌وڵه‌تى فیدراڵى و کۆنفدراڵى له‌مانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:- یه‌که‌م: یه‌کێتى کونفدراڵى دروست ئه‌بێت به‌گوێره‌ى ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یان زیاتر به گوێره‌ى په‌یماننامه‌یه‌کى نێو ده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ پاراستنى سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌کى و سه‌روه‌رى ناوخۆیی هه‌ریه‌ک له‌ده‌وڵه‌ته‌کان. له‌پێناوى گه‌شه‌کردن و گه‌یشتن به‌هه‌ندێ ئامانجى دیاریکراو له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌کسانى به‌ڵام ده‌وڵه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر دانانى ده‌ستوورى فیدراڵی دروست ئه‌بێت. دووه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌کێتى کۆنفدراڵى به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌ک پێک دێت به‌سیسته‌مێکى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت و ده‌که‌وێته ناوچوارچێوه‌ى یاسای گشتى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌ڵام یه‌کێتى فیدراڵی به‌پێی ده‌ستورێک پێک دێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات به سیسته‌مێکى ناوخۆیی دابنرێ و ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ى یاساى گشتى ناوخۆیی یه‌وه. سێ یه‌م: ناوه‌ڕۆکى ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى که کۆنفدراڵی له‌سه‌رى دامه‌زراوه هه‌موار ناکرێت ، ته‌نیا به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ده‌وڵه‌تى فیدراڵی دا به‌پێی ڕێ و شوێنه یاساییه‌کان ده‌کرێت ده‌ستوورى فیدراڵی هه‌موار بکرێت له‌گه‌ڵ بوونى ناڕه‌زایی هه‌رێم (له‌زۆربه‌ی نمونه‌کاندا) ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێمه‌کان مافى جیابونه‌وه‌یان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م مافى جیابوونه‌وه‌یه ڕه‌هانیه، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌رێمه‌کان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت وه‌ک له‌ده‌ستورى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت که له مادده‌ى (17)دا ئاماژه‌ى بۆ کردووه. چواره‌م: له‌یه‌کێتى کۆنفدراڵی دا، هه‌ریه‌ک له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان پارێزگارى له‌ته‌واوى سه‌روه‌رى ده‌ره‌کى و سه‌روه‌رى ناوه‌وه‌ى خۆیان ده‌که‌ن.به‌ڵام له‌یه‌کێتى فیدراڵیدا ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان واز له سه‌روه‌رى ده‌ره‌کى و به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆیش ده‌هێنن بۆ ده‌وڵه‌تى فیدراڵ. پێنجه‌م: یه‌کێتى کۆنفدراڵى ده‌وڵه‌تێکى نوێ دروست ناکات، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌کى نوێ دروست ده‌بێت له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کاندا، هه‌ربۆیه له‌یه‌کێتى کۆنفدراڵی دا هه‌ریه‌ک له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان خاوه‌نى ئاڵاى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى و هه‌ریه‌که‌شیان دراوى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. هه‌رچى یه‌کێتى فیدراڵى یه ده‌بێته هۆى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى نوێ به‌ناوى ده‌وڵه‌تى فیدراڵی ، وه ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ئاڵاى فیدراڵی هه‌ڵده‌کات، هه‌ر هه‌رێمێکیش ئاڵایه‌کى تایبه‌ت به‌خۆى له‌پاڵ ئاڵاى فیدراڵیدا هه‌ڵده‌کات، وه خاوه‌نى یه‌ک دراوى ناوه‌ندیشه . شه‌شه‌م: هه‌ریه‌ک له ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانى ناویه‌کێتى کۆنفدراڵی وڵاتنامه‌ى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌تێک بێگانه‌یه به‌نسبه‌ت خه‌ڵکى ده‌وڵه‌تێکى تر، سه‌ربه‌خۆیه له‌وانتر، په‌یوه‌ندى نێوانیشیان به‌پێی یاساى (القانون الاجانب) دیارى کراوه و خه‌ڵکى هه‌ر به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵکى ناو ده‌وڵه‌تانى یه‌کێتى فیدراڵ یه‌ک وڵاتنامه‌یان هه‌یه، بازێد و جێگه‌ى دانیشتنیشیان لێک جودا بێت. حه‌وته‌م: هه‌رجه‌نگێک که ڕووبدات له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانى ناویه‌کێتى کۆنفدراڵى به‌جه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت نه‌ک به جه‌نگى ناوخۆی، له‌کاتێکدا ئه‌وشه‌ڕه‌ى که له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تى ئه‌ندام له‌یه‌کێتى فیدراڵیدا ڕووده‌دات به‌شه‌ڕى ناوخۆیی یان براکوژى (ئه‌هلى- Civilwar) داده‌نرێ. هه‌شته‌م: له‌مه‌ڕ ئه‌و ناکۆکیانه‌ى که له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانى یه‌کێتى کۆنفدراڵى ڕووده‌دات، دادگایه‌کى باڵانیه بۆ سه‌یرکردن و بڕیاردان، به‌ڵکو به‌ڕێگایه‌کى ئاشتیانه هه‌وڵ ده‌درێت چاره‌سه‌رى ناکۆکیه‌که بکرێت ، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌کێتى یه‌که و له‌به‌ر ڕۆشنایی یاساى نێوده‌وڵه‌تى گشتى. به‌ڵام له‌ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدا دادگاى باڵاى فیدراڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌رناکۆکیه‌ک که له‌نێوان هه‌رێمه‌کانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ‌دا ڕووده‌دات ، هه‌روه‌ک له ده‌قى مادده‌ى 93 ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عێراقیدا له‌بڕگه‌ى 4 و 5 ئاماژه‌ى بۆ کراوه.
ئاسۆ حاجی گوتارەکەی مەسرور بارزانی لە چاتهام هاوسی لە لەندەن، بە قەبارەی فراوانی رەهەندەکانی و خستنەڕووی نەخشە رێگایەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کێشە کەڵەکەبووەکانی عێڕاق بە تایبەتی، دەنگدانەوە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا نە‌هێنا، رەنگە هۆکارەکەش لە ناوەڕۆکی پێشنیارەکان بێت کە پێشنیاری نوێ لە خۆ دەگرن، هەروەها لە جورئەتی خستنە روویان بێت. بە دڵنیایەوە قسەکردن دەربارەی پێشنیار و خستنەڕووێکی لەو شێوەیە بۆ ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ناوەندە فەرمیەکان کاتی دەوێ، هەر وەک سەرۆک وەزیر مەسرور بارزانی لە کۆتایی گوتارەکەیدا ئەوەی بە ئامادەبووان راگەیاند کە ئەوە تەنها دەستپێکردنی گفتوگۆیەکەی بەرهەمدارانەیە بەو هیوایەی بەردەوامی هەبێت " دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیبێتم گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارانه‌م ده‌ستپێكردبێت، به‌م هیوایه‌ی ببێته هه‌وێنی گفتوگۆی زیاتری نێوان داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت و بیرمه‌ندان له‌م ژووره و له هه‌ر شوێنێكی دیكه بێت". لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی جگە لە ناوەڕۆکەکەی، دوو لایەنی دیکەی گرنگی لە خۆ گرتووە، شوێنکاتی گوتارەکە و واقیعی ئێستا و مێژووی عێڕاق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵ دەدەین لە سەر ئەو سێ ئاستە شڕۆڤەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین. شوێنکاتی گوتارەکە: شوێن و کاتی گوتارەکەی مەسرور بارزانی، گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە لە هەوڵدان بۆ شڕۆڤەکردنی گوتارەکە، ئەو شوێنەی گوتارەکەی تێدا پێشکەش کرا وەک مەسرور بارزانی لە سەرەتای قسەکانیدا وەسفی کرد، ناوەندێکی گرنگ و سەرچاوی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایە " سه‌ده‌یه‌ك زیاتره چاتام هاوس سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی به‌ریتانیا بووه و كاریگه‌ریی و تێگه‌یشتی زیاتری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنووره" لێرەدا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە سەرنجی ئامادەبووان بۆ ئەوە رابکێشێ کە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا، بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان تا چەند سەرکەوتوو بووە، لەوەش گرنگتر ئەو میللەت و کۆمەڵانەی لە ناو ئەو جوگرافیایانە دا دەژین تێڕوانین و بۆچوونیان دەربارەی بڕیارە سیاسیەکانی بەریتانیا چۆنە، ئەو بڕیارانەی ژیان و ئایندەی ئەوانی بە شێوەیەک داڕشتووە کە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەی بەریتانیا سنووری نێودەوڵەتی بۆ کێشاون، کوردستان وەک نیشتیمانێکی پارچەکراو، کە یەکێک لە پارچەکانی بە لکاندنیەوە بە پارچەیەکی دیکەی جوگرافی کە نە رەگەز و رەسەن و نەتەوە و زمان و کەشوهەواو و پێکهاتەی جوگرافی نایانگەینێتەوە یەکتر، تەنها بڕیارێکی سیاسی وڵاتانی زلهێزی ئەو سەردەم (بەریتانیای مەزن و کۆماری فەڕەنسا) نەبێت. زۆر کەس و ناوەند بۆ ئەوە دەچن کە دوای رووداوەکانی یازدەی سپتەمبەری ساڵی 2001 کە نەخشە رێگای (رۆهەڵاتی مەزن) بووە باسی گەرمی ناوەندە فکری و سیاسیەکان، هەروەها دوای ئازادکردنی عێڕاق لە ژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتڕاکی، رۆلێ بەریتانیا بەرەو لاوازی چووە و ئەمریکا کە سەرکردایەتی پڕۆسەی ئازادی عێڕاقی کردووە، تا ئەو دوایانە و بە تایبەتر دوای دەرکەوتنی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێڕاق، کە لە سەر ئاستی گوتاری میدیایی و سیاسی، باسی رۆڵ و کاریگەری بەریتانیا کرایەوە، لە وێنەکردنی سیاسەت و ئایندەی عێڕاق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ئەو رادەیەی دەگوترێ بەریتانیا بە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا، هەروەها میرنشینی ئیماڕاتی عەرەبی بە نوێنەرایەتی هێزە ئیقلیمیەکان دۆسیەی عێڕاق بەڕێوە دەبەن، لەو چەند مانگەی رابردووش ئەوەمان بینی کە بەرپرسانی کوردستان بە تایبەتی سەرۆک وەزیران چەند جارێک سەردانی ئیماڕاتی کردووە، هەروەها بەرپرسانی بەریتانیاش بە ئاستی جیاواز سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگای بایەخێکی یەکجار گەورەی بەریتانیایە و مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا ئەوەی بە روونی باسکرد و هەر وەک چۆن بۆ هەرێمی کوردستانیش بڕیار و بۆچوونەکانی بەریتانیا هەمان بایەخی گرنگیان هەیە "لێره‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه تا ئه‌مڕۆ قسه‌تان بۆ بكه‌م و تاووتوێی رووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌م، كه به‌شێكن له‌و جیهانه‌ی كه له ده‌یه نزیكه‌كانی رابردوو، پانتاییه‌كی زۆری له كار و كاتی ئێوه گرتووه، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مه بۆ منیش راسته". لە رووی کاتەوە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی زیرەکانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو فاکتەرە کردوە، لە رێگای باسکردنی ئەو ئاڵۆزیە سیاسیەی بەرۆکی ئێستا و ئایندەی عێراقی گرتووە، هەروەها لە ڕێگای بەستنەوەی بەو بڕیاری بەریتانیا بە هاوبەشی فەڕەنسا کە عێڕاقیان وەک دەوڵەتێک لە دەرەوەی بڕیار و ئیرادەی خەڵکەکەی(لایەنی کەم خەڵکی کوردستان)دروست کردوە، ئەو عێڕاقەی زیاتر لە سەت ساڵە کە نەتواندراوە بکرێتە ناسنامە و خەمی هاوبەشی ئەو میللەتانەی لە ناو سنوورەکانی دەژین، هەروەها نەتواندراوە وەک زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهەمان لۆژیک و لێکدانەوە دامەزراون، لە خزمەت سیاسەتی وڵاتانی زلهێز و لە دژی بەرژەوەندی ئەو گەلانەی ناچارکراون لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی بەزۆر سەپێندراو بژیێن. هەروەها مەسرور بارزانی لە رێگای گوتارەکەی و گێڕانەوەی مێژووی چەند ساڵی رابردوو لە هەبوونی مەترسی تیرۆر و شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموو هاوکێشە و تێگەیشتنەکانی بەرەواژی کردنەوە و جارێکی دیکە سەرنجی جیهانیان بۆ ئەوە راکێشایەوە کە تەنها بە راستکردنەوەی هەلەکانی رابردوو دەتواندرێ بە گژ ئەو گرفتە رژدانە دابچینەوە، "ئه‌و هۆكارانه‌ی توانا و وزه‌یه‌كی زۆری ئێمه‌یان برد، پێكهاتبوون له داعش، كۆچی به كۆمه‌ڵ، ئاواره‌بوون، چه‌وساندنه‌وه تاڕادده‌یه‌ك، یان له خراپترین بارودۆخ له شێوازی كۆنتڕۆڵكردندان، ئێستا شیاوی ئیداره‌یه‌كی باشترن. من له هۆكاره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی تێده‌گه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزمدا، به‌وپه‌ڕی رژدییه‌وه له‌گه‌ڵیان ناكۆكم، دوور له سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان، هێشتا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی دیكه گڕ بگرێت و ببێته هۆی ململانێ و كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی". ئێستا کە هەمان مەترسی و بگرە گەورەتر پەڕیوەتە ناو جەرگەی ئەوروپا و مەترسی لە سەر ژیان و ژیاری دانیشتوانی کێشوەرێک دروست کردووە، لە هەڵگیرسانی شەڕی روسیا و ئۆکڕانیا، خەریکە جارێکی دیکە جیهان بە سەر دوو بەرەی تەواو دژ بەیەک دابەش بکاتەوە، هەر ئەوەشە وامان لێدەکات کە لێکەوتەکانی شەڕی روسیا و ئۆکڕانیا لە لێکەوتەکانی شەڕی تیرۆر بە مەترسیدارتر بزانین، چونکە لە شەڕی تیرۆر هەموو جیهان بە هەموو جیاوازی و ناکۆکی و ململانێکانیانەوە بوونە بەرەیەک و لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام (داعش) جەنگان. ئەوەی جێی سەرنج و لێوردبوونەوەی پترە و پێویستە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژەران بایەخی زۆری پێبدەن، لە دەست نیشان کردنی خاڵی هاوبەشە لە کۆتایی نەهاتنی کێشەکان، کە دەکرێ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکڕانیای تێدا کورت بکەیەوە، کە کێشە بنچینەیەکە خۆی دەبینێتەوە، لە کێشانی ئەو سنوورانەیە کە لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی بە هەڕەمەکی بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلانی ناوچەکە و بێ بەری کردنیان لە بڕیار و لەبەرچاونەگرتنی ئیرادەیان لە بڕیاردان لە چارەنووسیان "له‌و كاته‌ی جه‌نگ له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ته‌شه‌نه ده‌كات، ئاماژه‌ی دابه‌شبوون و جه‌مسه‌رگیری جیهانی روونن، به هه‌مان شێوه وا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كاروانی رووداوه‌كان له ناوچه‌ی ئێمه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه، وه‌ك بڵێی په‌یوه‌ندییان نه‌بێت به‌م رووداوانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌وه رووده‌ده‌ن. دوای چه‌ندین نه‌وه له جه‌نگ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كوده‌تا و كاره‌سات، ئێسا نۆره‌ی كیشوه‌رێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌و رووداوانه". مەسرور بارزانی لە سوود وەرگرتن لە شوێنکاتی گوتارەکە لە تیشک خستنە سەر لایەنی دیرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدان بۆ بەستنەوەیان بە رووداوەکانی ئێستا، مەبەستی سەرەکی و خاڵی هەرە گرنگی لەوە دەست نیشان کرد، کە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەشی پێکدەهێنا بۆ بەریتانیا کە لە باڵاترین ئاستی وڵات و بە شیاوترین پڕۆتۆکۆل پێشوازی لێ‌کرا، بە هەمان تەدارەک و پڕۆتۆکۆلی پادشا و سەرۆک وڵاتانی جیهان. ئەو خاڵەی کە مەبەستی مەسرور بارزانی بوو سەرنجی بەریتانیا و لە رێگای بەریتانیاشەوە سەرنجی جیهانی بۆ رابکێشێت، تەماشاکردنی پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە، هەروەها پێداچوونەوە بە مێژووی چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ کردنی، لە شڕۆڤەکردنی ناوەڕۆکی گوتارەکە لە سەر چەند ئاستێکی جیاواز تیشکی دەخەینە سەر. گوتاری پێداچوونەوە وەک سەرەتایەکی نوێ لە تیکڕای گوتارەکەی مەسرور بارزانی، کە دەکرێ وەک وەچەرخانێک لە فکری سیاسی کوردی لێی وەرد بیەوە و بەرخوردی لەگەڵ بکەی، بە تایبەتی لە سەر ئاستی باشوری کوردستان(کوردستانی عێڕاق)، چونکە داخوازیەکانی لە سەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بردە ئاستێکی دیکە، کە لە ئاستی ئەو قۆناغەی ئێستا تێیدا دەژیێین جیا دەکاتەوە، ئەویش بە پێشنیار کردنی هێشتنەوەی دەوڵەتی عێراق بە یەکگرتوویی بە گۆڕینی سیستەمی حوکم لە فیدڕالیەوە بۆ کۆنفیدڕالی، کە لە ڕێگەیەوە دەکرێ عێراق وەک دەوڵەت و نیشتیمانێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو نەتەوەی سەرەکیەکەی ( کورد و عەرەب) بنیات بندرێتەوە، لە رێگای گەڕانەوە بۆ ئەو راستەقینە مێژووییەی کە عێراق وڵاتێکی بە زۆر لێکدراوە، پێک دێت لە دوو نیشتیمانی جیاواز کە دوو ناو و مێژوو و کلتور و دابە و نەریت و ئاوهەوا و جوگرافیای جیاوازیان هەیە، یەکیان کوردستانە و ئەوەی دیکەشیان کە عەرەبستانە. کە هەولێر ناوەندی بڕیاری کوردستانە و بەغداش ناوەندی بڕیاری عەرەب بووە بە درێژایی مێژووی دروست بوونی دەوڵەتی عێراق و ناوەندێک بۆ بڕیاردان لە سنووردارکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی خەڵکی کوردستان تا دەگاتە رادەی ئینکاری کردنە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە رێگای سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن و جینۆسایدکردنی کورد، بۆیە دوورکەوتنەوەی بەغدا لە مەرکەزیەت جۆرێک لە دڵنیایی دەبێت بۆ خەڵکی کوردستان بۆیە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەوە پیشنیار دەکات:"به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كێشانه‌ی ئاماژه‌م بۆ كردن، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا بیر له رێگه‌چاره‌ی دیكه بكه‌نه‌وه. به‌هۆی ئه‌و مێژووه ناوه‌ندگه‌راییه‌ی له به‌غدا هه‌یه، كه هه‌رگیز ئه‌و راستیه ده‌ستوورییه‌ی قه‌بووڵ نه‌كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له كوردستان قه‌بوڵ بكات، له نێوانیشیان، ئاسایش، باج، ژێرخان و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان". ئەوەش سەردەبات بۆ خاڵێکی دیکەی گرنگ کە دەکرێ وەک بناغە و دەستپێکی گۆڕانی سیستەمی حوکم لە عێڕاقدا تەماشا بکرێ، ئەویش لە گۆڕینی تێڕوانین و بۆچوونی بەریتانیایە لە سەردەری کردن لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باوەڕ بوونی بە هەبوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی(حکومەتێکی مەرکەزی) هەروەها کۆکردنەوەی دەسەڵات لە ناوەند(مەرکەز)، ئەو تێڕوانینەی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق کە سەت ساڵی تێپەڕاندووە، وەک مۆدێلێکی شکستخواردوو، تەنها بۆتە مایەی هەبوونی ژمارەیەک وڵاتی شکستخواردوو لە سەر هەموو ئاستەکاندا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هەست کردن بە هاوڵاتی بوون یان هەست کردن بە ئارامی و ئاسایش، کە مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا بۆ دەستپێکەکەی دەیگەڕێنێتەوە کە بە دەست پێکێکی خەوشدار ناوی دەبات "ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ستپێكه خه‌وشداره‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه ئه‌سته‌م بێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتووبوونه له دابینكردن و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی سنووره‌كانیان و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان، نموونه‌ی زۆر ده‌گمه‌نن. به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات شه‌رم له‌وه بكه‌ین كه بڵێین عێراق یه‌كێك نییه له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه". گۆڕینی تێڕوانینی بەریتانیا لەو بارەیەوە گرنگە لە بەر دوو هۆکار: یەکەمیان، چونکە خۆی ئەندازیاری دروستکەری ئەو دەوڵەتەیە کە ناوی لێندراوە عێراق. دووەمیان، هەموو وڵاتانی دیکەی زلهێز و خاوەن بڕیار کە دەتوانن کاریگەریان هەبێت لە سەر گۆڕینی هاوکێشەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەمریکا، کە خاوەندی هەبوونێکی بەهێزی سیاسی و ئابوری و سەربازیە لە تیکڕای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەنگە چەقی هەبوونەکەی لە عێڕاق بێت بە تایبەتی لە هەبوونی ژمارەی سەرباز و بنکەی سەربازی و تێکەڵاو بوون لەگەڵ پێکهاتەکان و پڕۆسەی سیاسی، لەوانەش گرنگتر عێراق بۆتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی هەبوونی هێز و دەسەڵات و پاراستنی بەرژەوەندی لە نێوان ئەمریکا و ئێران، کە ئێران لە دوای روخانی رژێمی بەعس هەبوونێکی کاریگەری هەیە تا رادەی هەبوونی توانا لە یەکلایی کردنەوەی پرسە گرنگەکان بە گوێرەی خواستی خۆی، یان لایەنی کەم رێگەی نەداوە زۆربەی بڕیارە گرنگەکان لە دژی ئەو وەربگیرێن، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق زیندووترین نموونەیە بۆ تێگەیشتن لە هاوکێشەی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران. گۆڕان لە تێڕوانینی بەریتانیا لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی عێراق و هاوبەشی کردنی پێکهاتەکانی عێراق لە بەڕێوەبردنی وڵات‌دا، واتا گۆڕانکاری لە تێڕوانینی ئەمریکا و ئەوروپا دەربارەی هەمان پرس، واتا گۆڕینی فەلسەفەی دەوڵەتداری لە عێڕاق لە دەوڵەتێکی یەک ناوەند بۆ دەوڵەتێکی فرەناوەند، ئەوەش لەگەڵ بۆچوونی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا جۆ بایدن تەواو یەکانگیرە، کە خاوەندی بیرۆکەی عێڕاقە بۆ سێ هەرێمی فیدڕالی کە دەکرێ بگۆڕدرێ بۆ سێ هەرێمی کۆنفیدڕالی. رەنگە زۆر کەس بە تایبەتی رکابەرە سیاسیەکانی مەسرور بارزانی بابەتێکی گرنگ لەو بارەیەوە بوروژێنن، بۆ لێدان لە بۆچوون و پێشنیارەکەی مەسرور بارزانی و هەوڵدان بۆ لێ کەمکردنەوەی گوتارەکەی، بەوەی کە کەمتر لە پێنج ساڵ بەر لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی لە چاتهام هاوس، حیزبەکەی مەسرور بارزانی کە باوکی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، رابەرایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستانیان کرد، کە تێیدا زیاتر لە %92 خەڵکی کوردستان ( هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان) دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی، چۆن دەکرێ لە مافی سەربەخۆیی تەنازول بکرێ و پێشنیاری سیستەمی کۆنفیدڕاڵی بکرێ بە مانەوە لە چوارچێوەی عێڕاقدا. دەکرێ بپرسین، ئایا لە فیدڕالیەوە چوون بۆ کۆنفیدڕالی پاشەکشێ کردنە لە ئامانجی سەربەخۆیی یان نزیک بوونەوەیە لێی؟ سادەترین پێناسەی کۆنفیدڕالی ئەوەیە، (لە چوارچێوەیەکی سیاسی و دامەزراوەیی نێوان وڵاتانە کە بە ئارەزووی خۆیان بڕیاری لێدەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ لایێکیان دەستبەرداری سەروەریە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خۆیان بن، لە سیستەمی کۆنفیدڕالی لایەنەکانی ئابوری و دارایی و گومرگ و سنوورەکان یەک دەخرێن، هەروەها لە سیستەمی کۆنفیدڕالی بڕیارەکان وێکرا دەدرێن، ئەگەر یەکێک لە حکومەتەکان هەستی کرد کە ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی ئەو نیە، ئەوە دەتوانێ پێگیر نەبێت پێیەوە)، لە بەردەم سیستەمی کۆنفیدڕالی دوو بژاری سیاسی هەیە، یەکەمیان پێکەوە مانەوە، دووەمیان جیا بوونەوە، سەرکەوتنی ئەزموونەکە و گەشەکردنی وڵات و کۆمەڵگە و باشتربوونی دۆخی ژیانی و ژیاری خەڵک ئەزموونەکە بە یەکگرتووی دەهێلیتەوە وەک نموونەی سویسڕا، ئەگەر ئەوانەش رووینەدا بە ئاراستەی مۆدێلی بەلجیکا دەچێت، کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2007 دەوڵەتی بەلجیکا تووشی قەیرانێکی توند بوو، کە وڵات بۆ ماوەی نۆ مانگ بەبێ حکومەت مایەوە، بەهۆی هەبوونی ناکۆکی لە نێوان هەردوو هەرێمی فیلاندەر(بە هۆلەندی دەئاخفن) و هەرێمی والۆنی فرانکۆفۆنی کە (بە فەڕەنسی دەدوێن)، ئەوە قەیرانەش لەوە سەرچاوەی گرت کە باکوریەکان(هەرێمی فیلاندەر) ئەوانەی دیکەیان بە دەستگرتن بە سەر دەسەڵات بڕیار تۆمەتبار دەکرد، لە ساڵی 2010 کێشەکان توندتر و گەورەتر بوون، کە بۆ ماوەی هەژدە مانگ وڵاتی بێ حکومەت کرد، هەردوو هەرێمەکە بە ئاراستەی لێک دوور کەوتنەوە جیابوونەوە هەنگاویان نا لە بەکارهێنانی زمانی فەرمی و ئاراستەی سیاسی دەوڵەت و بنا‌غەی ئابوری، ئەو کێشانە تا ئیستاش ماوە و رەنگە ئەو وڵاتە بە ئاراستەی جیابوونەوەی ئاشتیانە بڕۆن کە هیچ شتێکی هاوبەشیان لە نێواندا نەمێنی جگە لە ئەندام بوونیان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش لایەنێکی گەش و باشی سیستەمی کۆنفیدڕالی نیشان دەدات کە دەرفەت بە میللەتان دەدات بە ئاشتیانە لەیەک جیاببنەوە، وەک ئەوەی لە نێوان چیک و سلۆڤاکیەکان لە ساڵی 1992 رویدا و ناویان لێنا جیابوونەوەی ئاشتیانە. ئەو پێناسە و هەبوونی ئەو جۆرە مۆدێل و دەرفەتەی لە بەردەم پێکهێنەران و بەشدارانی سیستەمی کۆنفیدڕالی دا هەیە، هەرگیز ئەو سیستەمە پاشەکشێ نیە لە مافی سەربەخۆیی بەڵکو نزیک بوونەوەیە لەو مافە بە رەچاوکردنی باردوخۆی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کە هەوڵدەدەین لە روانگەی گوتارشیکاریەوە بۆ گوتارەکەی مەسرور بارزانی کە لە چاتهام هاوس پێشکەشی کرد تیشک بخەیەنە سەر هەر سێ ئاستەکە، و چۆنیەتی بەرجەستە کردنیان لەو گوتارە هەروەها چۆنیەتی ئاراستەکردنی گوتارەکەش لە سەر هەر سێ ئاستدا: لە سەر ئاستی ناوخۆیی: مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا، عێراقی وەک جوگرافیا بە هەردوو بەشەکەیەوە (هەرێمی کوردستان) و (بەشی عەرەبی عێڕاق) بە یەک ئاست هەژمار کردووە، وەک ئاستی ناوخۆیی بەڵام بە دوو ئاراستەی جیاواز گوتارەکەی دابەش کردووە و هەر بەو شیوەیەش گوتارەکەی ئاراستە دەکات، گوتاربێژ کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە هەرێمێکی فیدڕالی دانپێدانراوە لە ناو دەستوری هەمیشەیی عێڕاق کە لە ساڵی 2005 زیاتر لە %80 خەڵکی عێڕاق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەنگی پێدا، تاکە هەرێمێکی فیدڕالیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە سەر بنا‌غەی نەتەوەیی و نیشتیمانی دامەزاروە، کە مەسرور بارزانی دەتوانێ بەناوی ئەوان و نوێنەرایەتی ئەوان قسە بکات و پیشنیار و چارەسەریەکان لە روانگەی قەوارەی دەستوری کوردستان پێشکەش بکات، ئەوەش بە روونی بە ئامادەبووان رادەگەینێ کە ئەو وەک کوردێک لەو مینبەرە قسە دەکات کاتێک دەڵێ:"من لێره وه‌ك كوردێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م" بەڵام هەر لە تەواو کردنی ئەو دێڕەیدا ددان بەوە دادەنێ کە ناتوانێ بەناوی عێراقیەکان قسە بکات هەرچەندە ئەو هیوایە دەخوازێ:"هیوادارم بتوانم ده‌نگی عێراقییه‌كانیش بگه‌یه‌نم، خوازیاریشم به‌م شێوه‌یه بێت". لەو گوزارشتانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەبووان لەوە تێدەگەن کە عێراق لە دوو بەش و ئاراستە و دونیابینی پێکهاتووە، کە تەنها هیواخواستن و خۆزگە لە نێوانیاندا هاوبەشە، کە تەمەنی ئەو خۆزگە خواستنە بە ژیان و گوزەرانێکی باش سەت ساڵ لە مێژوو و تەمەنی عێڕاقیەکان تێپەڕی بەبێ ئەوەی رۆژێکی خۆش لە ژیانیان ببینن و دوای سەت ساڵیش لە تەمەنی دەوڵەتەکەیان هیچ ئومێدێکیان بە ئایندەی وڵاتەکەیان نیە، کە سبەیان لەمڕۆ باشتر بێت. لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی شکستهێنان لە دروست کردنی پەیوەندیەکی دروست لە نێوان بەغدا و هەولێر کە بناغەکەی دەستور بێت بە روونی دیارە، چونکە بەغدا هێشتا درێژکراوەی ئەو مێژووە خوێناویەیە کە کوردی وەک میللەت تێدا جینۆساید دەکرا و کوردستانی وەک نیشتیمان تێدا خاپوور و سووتماک دەکرا، بۆیە کورد تا ئێستاش نەیتوانیەوە باوەڕ بەوە بهێنی کە بەغدا بەرژەوەندیەکانیان لە بەرچاو بگرێ:" ئێمه له كوردستان هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌غدا له دڵه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه ره‌چاو ده‌كات، له ساڵه‌كانی دوای رژێمی سه‌ددام، زۆربه‌ی رێككه‌وتنه‌كان كه له‌گه‌ڵ برایانمان له په‌رله‌مانی فیدرالی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه، پێویستمان به چاودێری ورد هه‌بووه، تا دڵنیا بین له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێن". بە بڕوای مەسرور بارزانی کە بڕوای زۆرینەی گەلی کوردە، عێڕاق لە دامەزراندنیەوە تا بە ئێستا دەگات، گیرۆدەی هەمان کێشەیە کە بۆتە مایەی زیاتر لێک دوورکەوتنەوەی پێکهاتەکانی و زیاتر خۆپاریزی لەیەکتر، هەروەها زاڵبوونی پێناسەکانی دیکەی وەک پێناسەی نەتەوەیی و مەزهەبی بەسەر پێناسەی عێراقی بوون، بە شێوەیەک تا ئێستا نەتواندراوە کەسایەتی و عەقلیەتێکی عێڕاقی گشتگیر دروست بکرێت، کە هەمووان لەناویدا هەست بە بوون و پێگەی خۆیان بکەن و کەڕامەت و مافەکانیان تێدا پارێزراو بێت، بۆیە مەسرور بارزانی بانگ لە عێراقیەکان(عەرەبەکان) دەکات بە هەردوو لایەنەکەیەوە (شیعە و سوننە) کە ئەوانیش هاوکار بن لە تاقی کردنەوەی رێگایەکی دیکەی جیاواز لەو رێگایەی کە زیاتر لە سەت ساڵە تاقی کراوەتەوە، رێگای ئەوجارە مایەی یاشتەوایی و رەوانەوەی ترس بێت هەروەها رێگای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بێت:"ده‌مه‌وێت به برایانم له ئه‌نبار، به‌سره، مووسڵ، نه‌جه‌ف و به‌عقووبه بڵێم، كاتی ئه‌وه هاتووه كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ئه‌نجام بده‌ن، هه‌موومان شایه‌نی ئه‌وه‌ین به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، له بری ئه‌وه‌ی ناچاری دژایه‌تی و رقه‌به‌رایه‌تی بین و ترسمان له داهاتوومان هه‌بێت". مەسرور بارزانی بۆ سەرکەوتن لە تاقی کردنەوەی رێگایەکی نوێ، لە پیناو دەست پیکردنەوەیەکی نوێ، یەکەمجار بۆ عێڕاقیەکان (شیعە و سوننە) پێشنیاری دابەشکردنی دەسەڵات دەخاتە روو، بە ئارستەی خۆبەڕێوەبەری کە خۆی لە نا ناوەندێتی دەوڵەت دەبینێتەوە:" پێویسته به شێوه‌یه‌كی مانادار ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ین، كه ئه‌م رێگه‌یه‌ش بۆ هه‌مووان باشترینه. پێویستمان به‌وه‌یه به ئاراسته‌ی خۆڕێبه‌ری كار بكه‌ین، چونكه ئێستا له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می فیدرالی، كه دوای رژێمی له كارلادراوی سه‌ددام حوسێن كاری پێده‌كرێت، شكستی هێناوه". بە بڕوای مەسرور بارزانی خاڵی دەست پێکردنی ئەو قۆناغە نوێیە دوو چەمک و دەستواژەی پێویستە کە ببنە بنا‌غەی گوتاری هاوبەشی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ ئەوانیش راستگۆیی و راشکاوییە، بەو شێوەیە ئەو چەمکانەیان بۆ شی دەکاتەوە:" ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، زۆر راشكاو و راستگۆیانه له باره‌ی داهاتوو و پێشهاته‌كان گفتوگۆ بكه‌ین"، لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بۆ ناوخۆی عێراقی مەسرور بارزانی تاکە رێگەی پێکەوە مانەوە و مسۆگەر کردنی ژیان و داهاتووێکی باشتر و گەشتر تەنها لە چەمکی (هاوبەشی) بوون دەبینێتەوە کە بە کلیلی کردنەوەی هەموو دەرگاکان و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دادەنێت، کە دەست نەگرتن فاکتەری هاوبەشی تەواو پشت گوێخستنی لەلایەن کاربەدەستانی بەغدا کێشەکانی عێڕاق بە تایبەتیی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوقێکی ئاگرین لە ملی عێڕاق و لێی نابێتەوە، دەرفەتی چارەسەریش کە بەردەم هەمووان ماوە تەنها بە گۆڕینی سیستەمی حوکمە بۆ سیستەمێکی کۆنفیدڕالی رێز لێ‌گیراو و قبوڵکراو لەلایەن هەموو پێکهاتەکانەوە، کە ئەوەش بە گوێرەی بۆچوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەچەکردن و بێهێزکردنی عێڕاق ناگەیەنێ بەڵکو پێچەوانەکەی راستە:"ده‌مه‌وێت لێره دڵنیایی بده‌مه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی له‌و بۆچوونە ده‌كه‌ن كه ئێستا من قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت عێراق له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابماڵرێت. له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت سنووره نیشتمانییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر ناناوه‌ندیكردنه له بڕیاردان (لامه‌ركه‌زی) پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی جددی هه‌یه، پێموایه یارمه‌تیدان له بڕیاردان له چاره‌نووس به‌و شێوازه‌ی من بۆی ده‌چم، ده‌توانێت ببێته كۆڵه‌كه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت". لە کۆتایی قسەکانیدا کە ئاراستەی عێڕاقیەکانی دەکات مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو باسی دابەشبوونی عێڕاق ناکات و ئەوە بەشێک نیە لە تێهزرینی ئەو، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەوڵدانە بۆ رەخساندنی دەرفەتێکی دیکە و تاقی کردنەوەی مۆدێلێکی دیکەی حوکمڕانی کە لە جێگای دیکە و لەلایەن میللەتانی دیکە تاقی کراوەتەوە کە بۆتە مایەی خێر و خۆشی بۆیان:" کە ئه‌و مۆدێڵه‌ی كه له هزری مندایه، واتا دابه‌شبوون ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه راگوزه‌رێكی ته‌واوه له ده‌سه‌ڵات له پێناو متمانه و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رده‌وام، مۆدێڵی كۆنفیدرالی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌ن، كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، كه له هه‌مان كاتدا به شانازییه‌وه له‌ژێر یه‌ك درووشمدان". لە سەر ئاستی ئیقلیمی بە لە بەر چاوگرتنی هەڵوێستی زاندراوی ولاتان لە سەر ئاستی ئیقلیمی، بە تایبەتی ئەو ولاتانەی بە داگیرکەری کوردستان هەژمار دەکرێن کە عێراقیش یەکێکە لەوانە کە پێک دێن لە (ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق)، کە هەرگیز دژایەتی کردنیان نەشاردۆتەوە بۆ دروست بوونی هەر قەوارەیەک بۆ گەلی کورد، ئەو چوار دەوڵەتە بۆ ماوەیەکی درێژ کۆمیەی هەماهەنگیان هەبوو لە سەر ئاستی وەزیرانی ناوخۆیان، بۆ رێگری کردن لە بەروپیشچوونی پرسی کورد لە چوارچێوەی وڵاتەکانیان، بۆیە مەسرور بارزانی لە ئاراستە کردنی گوتارەکەی بۆ ئاستی هەرێمایەتی کە جگە لەو چوار دەوڵەتە، وڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە کە زۆربەیان وڵاتانی عەرەبی سوننەن، کە دراوسێی عێڕاق(کوەیت، سعودیە، ئوردن) هەروەها وڵاتانی دیکە کە بە سیاسەتی عێراق کاریگەرن وەک وڵاتانی کەنداو و میسر، کە هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی باش و ئاسایی لەگەڵیاندا هەیە، دڵنیاییان پێدەدات، کە پێشنیارەکەی ئەو بە واتای تێکشکاندنی سنوورە نێودەوڵەتیەکان نیە کە بارزانی بە سنووری نیشتیمانی ناوی بردوون، ئەو گوتاری دڵنیایە بە دیاریکراوی ئارستەی ئەو وڵاتانەیە کە کوردستانیان بەسەر دابەش کراوە و کوردیان تێدا دەژیێ، کە پێویست ناکات گومانیان لەو پێشنیارە هەبێت و بە مەترسی بۆ سەرخۆیانی هەژمار بکەن، لەو بارەیەوە مەسرور بارزانی بە روونی و بە دیقەتەوە وشەکان هەڵدەبژێرێ، هەمووانیش دەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتیەکی مەزن و مێژووی کە بۆ هەڵگرتن و هەست کردن بەو بەرپرسیارەتیە پێویستی بە نەترسان و دوو کەوتنەوە لە لاینەگری کردنی لایەنێک لە سەر حیسابی لایەکەی دیکە:" له‌وه تێده‌گه‌م به‌شێكیان له هه‌رێمه‌كه ترسیان له‌وه هه‌بێت ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاته‌كانی خۆیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر و گه‌شته‌كه‌مان ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه رێگه‌چاره نوێیه‌كان تاووتوێ بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به‌بێ ترس و لایه‌نگیری قسه بكه‌ین". مەسرور بارزانی لە قسەکانیدا ئەو وڵاتانەش هاندەدات کە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە جورئەتەوە هەڵبژێرن و ئەوە بکەنە شاڕێگای گەشەپێدانی وڵات و خزمەتکردنی خەڵک و پێداچوونەوە بە کەموکوڕیەکان، لەو پێناوەدا ئەو دەستپێشخەریە و نەخشە ریگایە وەک کرانەوە بەسەر یەکتری دا و دەست کردن بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەنرانە لە سەر ئاستی کۆمەڵگاکان(نەتەوە، ئاین و ئاینزاکان) کە بەرهەمدار بێت بۆ هەموو لایەک ئەوەش دەبێتە مایەی چارەسەری کێشەکان "من دڵنیام كه گفتوگۆی چڕ و پڕ و تاووتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری هاوشێوه‌مان ده‌بات، با چیتر شه‌رم له‌وه نه‌كه‌ین دان به‌وه بنێین كه پێویسته ئازایه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بێت رووبه‌ڕووی كه‌موكوڕییه‌كانمان ببینه‌وه. ئه‌و شێوه رێكار و رێكخستنه نوێیه خاڵی ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ گفتوگۆی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان، ئه‌وانه‌ی خاڵی ده‌ستپێكیان له خاڵی به‌هێزی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات". رێکخستنەوەی رێڕەوەکانی پێکەوە کارکردن و ژیان لە دوو خاڵ دەخاتە روو، یەکەمیان رێزگرتنی دوولایەنە و دووەمیان رەچاکردنی بەرژەوەندی گشتی لە سەر ئاستی پێکهاتەکانی دەوڵەت لەو میللەتانەی تێیدا دەژین نەک تەنها لە چوارچێوەدانی دەوڵەت لەو کەسانەی کە دەسەڵاتەکەیان بەدەستە، ئەوەش پرسی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پرسی دەسەڵات سەرلەنوێ دادەرێژرێتەوە بە شێوەیەک لە خزمەتی هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکان بێت، هەرگیز ناکرێ وا لێک بدرێتەوە کە لە دژی پێکهاتەی دەوڵەتە وەک دامەزراوەیەکی سیاسی، یان لە دژی میللەتێکە بە لێستاندنەوە دەسەڵات یان کەمکردنەوەی، بەڵکو فەلسەفەی دەوڵەتداری و دەسەڵات لە تێڕوانینی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گوتارەکەیدا، دەکرێ بەو شێوەیە بخوێندرێتەوە کە دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵاتە لە نێوان ناوەند و هەرێمەکانە، بەبێ کەمبوونەوە لە بەهای دەوڵەت بەڵکو پێچەوانەکەی راستە:" له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومانه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن عێراق، به‌ڵكو ته‌واوی هه‌رێمه‌كه به به‌رفراوانی، ئه‌و مۆدێڵه، ئه‌وه رێكده‌خات كه چۆن ده‌سه‌ڵات و هێز له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان دابه‌ش بكرێت، ئه‌م سیسته‌مه له به‌های ده‌وڵه‌ت كه‌مناكاته‌وه. له راستیدا رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یه‌كی زیاتر و درێژخایه‌نتر دێنێته كایه‌وه، كه ئێستا به‌رده‌ست نییه". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆی دەزانێ خستنەڕووی ئەو جۆرە بیرۆکە و پڕۆژانە بە ئاسانی قبوڵناکرێن لە سەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی، هەروەها دڵنیایە لەوەی کە کەس و لایەن هەنە، لە دژیان دەوەستنەوە، بۆیە هەوڵ دەدات کە سەرنجی هەمووان بۆ سەر راستەقینەیەکی دیکە رابکێشێ کە ئەویش پەیوەندی بە ئاستی هەرێمایەتیەوە هەیە، کە قبوڵنەکردنی ئەو پێناسانە بۆ دەسەڵات و ئەو فەلسەفەی حوکمڕانیە مێژووێکی خوێناوی و دوژمنکارانەی تا ئەمڕۆ درێژ کردۆتەوە، کە لە باشترین حالەتدا پەیوەندی میللەتانیان لە حالەتێکی نا دروست و نە پەسند هێشتۆتەوە، کە بەردەوام لە چەند دەستەواژەیەکی قەبەی بێ گیان گچکەیان کردۆتەوە، کە رەنگە دیارترین ئەو دەستواژانە 'دەستەواژەی برایەتی' نێوان گەلان بێت، کە لە باشترین حالەتدا لە نێوان میللەتانی سەر دەستە و میللەتانی ژێر دەستە، وەک پەیوەندی برای گەورە و برای بچوکە، کە برا گەورە واتا دەسەڵات و بڕیار دان، برای بچوکیش واتا پاشکۆ و خزمەتکار(بێگومان لە زۆربەی حالەتەکان بەوشێوەیە)، هەر بۆیەشە لە کلتور و زمانی میللەتانی ئەوروپی و بە تایبەتی لە زمانی ئینگلیزی برا گەورە – Big Brother هاو واتای دەسەڵات دەگەیەنێ، مەسرور بارزانی بانگردنەکەی لە هەمووان لە پیناو دووبارە پێناسەکردنەوەی ئەو پەیوەندیانەیە کە لە سەر بنا‌غەی دادپەروەری دابڕێژرێنەوە نەک لە سەر بناگەی یەکسانی کە هەرگیز وەدینایەت، بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری کرداری و دوور لە دروشم و تیۆر و خۆ دووبارەکردنەوە پێشنیار دەکات، بۆیە دووبارە دڵنیایی بە وڵاتانی ئیقلیمی دەدات کە ئەو پڕۆژەیە جێگای مەترسی نیە لە سەر سنوور و پێکهاتەی دەوڵەتەکان، بەڵکو پڕۆژەیەکە بۆ چارەسەری لە چوارچێوەی سنوورە نیشتیمانیەکان بەلایەنی کەمەوە بۆ عێڕاق کە مەبەستی سەرەکی مەسرور بارزانیە:"دووباره ده‌مه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه، ئه‌و كێشانه‌ی لێره ده‌یانخه‌مه‌ڕوو، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنووره نیشتمانییه‌كان نییه. به‌ڵكو ئه‌مه له ساده‌ترین شێوه‌ی خۆیدا، دانپێدانانێكی زیاتره به‌وه‌ی له نێوانیان رووده‌دات و چۆن بتوانین به ئاراسته‌ی باشتر گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام بده‌ین". باسکردنی رۆڵی وڵاتانی ئیقلیمی لە گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ناکرێ تەنها لەو روانگەیەوە لێکبدرێتەوە کە ئەوان هەستیارن بەرامبەر بە هەر دەسکەوتێک کە لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد هەژمار بکرێ، بەڵکو لەو روانگەیەشەوەیە کە وڵاتانی ئیقلیمی کاریگەری زۆریان هەیە لە سەر بریاری سیاسی عێراقی، ئەوەش یەکێک لەو هۆکارانەیە کە لە دوو دەیەی رابردوودا رێگر بووە لە چارەسەرکردنی گرفت لە نێوان عێڕاقیەکاندا:"ئه‌وه‌ش توانای عێراقمان نیشانده‌دات له مامه‌ڵه‌كردن و ئیداره‌دانی كێشه ناوخۆییه‌كان، كه به ڕوونی ده‌ریده‌خات پرۆسه‌ی بڕیاردان له به‌غدا به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه". زیندووترین نموونە بۆ سەربەخۆیی نەبوونی بەغدا نەوەک تەنیا لە سەر ئاستی ناوەندە سیاسیەکانی، هەروەها دامەزراوەکانی حکومەت، بەڵکو سیستەمی دادوەری و بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری وڵات کە دادگای باڵای فیدڕالییە کە بە لە بڕیاری یەکلایی کردنەوەی کەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری ئیقلیمی و لە بەرژەوەندی پێکهاتەیەکی عێڕاق کە بە ئەجێندای دەرەکی گرێدراون بڕیاریدا، ئەوەش تێکڕای سیستەمی حوکمڕانی عێڕاق وەک وڵاتێکی فیدڕالی دەخاتە ژێر پرسیار، چونکە لە سادەترین وەسفدا سیستەمی دادوەری نادادوەرە:" له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دادگای به‌ناو فیدرالی له به‌غدا، بڕیارێكی ده‌ركرد كه دژی مافه‌كانی ئێمه‌یه له پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز، بڕیاره‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی بڕیارێكی سیاسی زه‌ق بوو. بڕیاره‌كه له دژی هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی فیدرالی، گرتوومانه‌ته به‌ر. ده‌زانین هه‌موو كێشه هه‌رێمییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یارییان پێده‌كرێت، ده‌شزانین كێ له پشت ئه‌م یاری و بڕیارانه‌یه". ئەو ئاماژەیەی مەسرور بارزانی بە دادگای فیدڕالی لە بەغدا دەمانخاتە بەردەم راستەقینیەکی ترسناک، ئەو گوتەیەمان وەبیر دێنیتەوە کە دەربارەی بۆگەن بوون و گەندەڵی یان تێکچوونی بارودۆخێک دەهێندرێتەوە کە چارەسەرکەی زەحمەت بێ، چونکە ئەوانەی کە چاوەڕوانی چارەسەریان لێ دەکرێت خۆیان بوونەتە بەشێک لەو گەندەڵیە و بۆگەنیان کردووە، گوتەکە دەڵێت:"ماسی لە سەریەوە بۆگەن دەکات"، لێرەدا 'سەر' وەک ئاماژەیەک بۆ دەسەڵات و خاوەن بڕیار بەکاردەهێندرێت. لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی: مەبەستی گەورەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەو گوتارەیدا، لە ئاراستەکردنی گوتارەکەی لە سەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی(هەرێمی کوردستان – عێڕاق) هەروەها لە سەر ئاستی هەرێمایەتی، سەرنج راکێشانی ئاستی سێیەمی گوتارەکەی بووە، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە کە بەریتانیا سەبارەت بە کوردستان و عێڕاق، گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە، بەهۆی هەبوونی مێژووێکی هاوبەش کە خۆی لە دروستکردنی دەوڵەتی عێراق و پاشان دامەزراندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دانانی پادشایەک بۆی لە رێگای خواستنەوە لە ماڵباتێک کە رەچەڵەکیان بچێتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام، چونکە ئیسلام وەک ناونیشانە گشتیەکە تاکە خاڵی هاوبەشی هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەی عێڕاقە، کورد و شیعە و سوننە، لە قۆناغەکانی دواتریش تا ئێستا بەریتانیا لە هەموو گەورە و گچکەیەکی عێڕاق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەیی هەیە، ئەو کاریگەری و ئامادەییەی بەریتانیا ئەوەندە ئاشکرا و هەست پێکراوە تەنانەت لە سەر ئاستی میللی و لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبۆچوونێک دروست بووە، کە رەگ و ریشەیەکی مێژووی هەیە و دەڵێن:"ئەگەر دوو ماسی لە بنی دەریا بەشەڕ بێن دەستی ئینگلیزی تێدایە". بۆ ئێمەی کورد ئەو حەقیقەتە تاڵە زۆر ئاشکراتر و هەست پێکراوترە، بەریتانیا بە درێژیی مێژووی سەت ساڵی رابردوو بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو قۆنا‌غەکاندا دژی خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان وەستاوەتەوە، لە راگەیاندنی مەملەکەتی کوردستانەوە لە لایەن مەلیک مەحمودی حەفیدەوە، تا شۆڕشەکانی بارزان و شۆڕشی ئەیلول و لە هەموو ئەو کارەساتانەی بە سەر گەلی کورد دا هاتووە، بەردەوام لایەنگری بەغدا بووە، ئینگلیز دەوڵەتی عێڕاقی وەک منداڵی خۆی چاو لێکردەوە و پاراستوویەتی، هەموو هەوڵی بۆ ئەوە بووە بەغدا بکاتە ناوەندێکی بەهێز و لەو رێگەیەوە ناسنامەی عێراقی بوون بکاتە خاڵی هاوبەشی هەموو ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی سنووری بەزۆر سەپێندراوی عێراق دا دەژین، بەریتانیا لەوەی دووەم شکستی هێناوە، دوای سەت ساڵ نە توانی عێراق دروست بکات و نە عێڕاقی، بۆیە ئێستا کاتێکی گونجاوە کە سەرنجی بەریتانیا بۆ سەر خاڵی یەکەم رابکێشرێتەوە، کە دەکرێ لەو سنوورەی کێشراوە و ناوی لێندراوە سنووری نێودەوڵەتی، عێڕاقێکی نوێ بنیات بندرێتەوە، کە عێراقێکی نا ناوەندی(لا مەرکەزی) بێت، لە جیاتی ئەوە عێڕاقێک بێت بریتی بێت لە چەند ناوەندێک، هەر ناوەندە و مشوری کاروباری خۆی بخوا، بەڵام هەموو ناوەندەکانیش بە ئاراستەی تەواوکردنی یەکتر و بەهێزکردنی یەکتر کاربکەن و هەماهەنگ بن نەک پێچەوانەکەی. ئەوەش تەنها لە رێگای پێ رەوا بینینی مافە بە پێکهاتە سەرەکیەکانی عێڕاق لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان. ئەوە ناوەڕۆک و کڕۆکی گوتارەکەی مەسرور بارزانیە کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵیدا موخاتەبەی عەقڵی وڵاتانی رۆژئاوایی و لە پێش هەموویانەوە بەریتانیا بکات، مەسرور بارزانی زیرەکانە، باسی لە شێوازی بەرجەستە کردن و بەکرادەری کردنی ئەو مافە کرد، ئەوەی لە سەر ئاستی هەموو عێراق و بۆ هەموو عێڕاقیان گشتاند، کاتێک ئاماژەی بە هەوڵەکانی خەڵکی بەسڕا کرد بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە، بە شێوەیەک بتوانن خێر و بێری شارەکە ببێتە هۆکاری خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی، نەک هۆکاری هەژاری و دەردەسەریان بێت، هەمان شت بۆ شارە سوننە نشینەکانی وەک رومادی و موسڵ و تکریتیش راستە:"ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌زیش سوودمه‌ندبوون له عێراق نوێ، به هه‌مان شێوه شكستیان هێناوه. به‌سره وه‌ك نموونه، له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت و ژێرخانی ئابوورییه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌شه"، " دانیشتووانی به‌سره پێویسته مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیار له داهاتووی خۆیان بده‌ن، خه‌ڵكی فه‌للووجه و ره‌مادیش به هه‌مان شێوه". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بۆ پێداچوونەوە بە مێژووی ناوچەکە و راستکردنەوەی هەلەکان، لە سەر هەر ئاستی ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی رایدەگەینی کە:" ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، زۆر راشكاو و راستگۆیانه له باره‌ی داهاتوو و پێشهاته‌كان گفتوگۆ بكه‌ین". بە بۆچوونی ئەو چارەسەریەکە خۆی لە نا ناوەند کردنی دەوڵەت دەبینێتەوە هەروەها گۆڕینی سیستەمی فیدڕالی بۆ سیستەمی کۆنفیدڕالی لە چوارچێوەی سنوورە نیشتیمانیەکانی عێراقدا، لەو پێناوەشدا لە کۆتایی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی داوا دەکا و هیوا دەخوازێ گفتوگۆکان لە سەر ئەو بابەتە بەردەوام بن.
دڵشاد ئەنوەر ئەبراهام لینکۆڵنی شانزەهەمین سەرۆکی ئەمەریکا، بەهۆی یەکخستنەوەی ویلایەتە جوداخوازەکان و پاراستنی یەکڕیزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا، بووە ئەو سەرۆکە مێژووییەی هەرگیز ڕۆڵی لەبیر ناکرێت. لەگەرمەی شەڕی ناوخۆی ئەمەریکا لە مانگی تەموزی ساڵی ( ١٨٦٣) و دوای ڕوودانی شەڕێکی قورسی ناوخۆیی لە شاری ( گێتیس بێرگ)، لینکۆڵن کە ئەوکات سەرۆکی ئەمەریکا بوو، خۆی دەگەیەنێتە شوێنی شەڕەکەو لە وتارێکی مێژوویی کورت دا، دەڵێت( بەهۆی خوێنی ئەو سەربازانەمان، نەتەوەیەک لەدایک دەبێت کە دەبێتە پێشەنگی دیموکراسیەت بۆ هەموو جیهان.) دەربارەی سەربازە باشوریەکانیش کە لەجەنگەکەدا دژی بوون، لینکۆڵن وتی ( ئەوانیش دەگەرێنەوە بۆ باوەشی ئەو نەتەوەیەی دروست دەبێت.) ئەوەی لینکۆڵنی کردە ئەو سەرۆکە گرنگە مێژووییەی ئەمەریکا، لە پاڵ هەنگاوەکانی بۆ پێدانی ماف بە ڕەشپێستەکان و جێبەجێکردنی سستمی بانکی نیشتیمانی لە وڵات و ..هتد، ئەو ڕۆڵە گرنگە بوو کە گێڕای لە ڕزگارکردنی ئەمەریکا لە کەرتبوون. لینکۆڵن شەڕی کرد تا وڵاتەکەی لە بەش بەشبوون بپارێزێ، ئەو شەڕەی بووە هۆی پاراستنی یەکڕیزی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تا گەیشتە گواستنەوە لە قۆناغی گیرۆدەبوون بەدەست شەڕی ناخۆییەوە بۆ قۆناغی حوکم کردنی جیهان. خۆ گەر ئەمەریکا ئەو سەردەمە بەهۆی ناکۆکی نێوان ویلایەتەکانەوە دابەش بایە، ئەم ئەمەریکا زلهێزەی ئێستا بوونی نەدەبوو، بۆیە کاتی خۆی لینکۆڵن شەڕی کرد، تا ئەمەریکا لەکەرتبوون بپارێزێ، گەر ئەوکات نەیاری هەبووبێ، خۆ ئێستا هەموو گەلی ئەمەریکا کۆکن لەسەر ئەوەی لینکۆڵن پاڵەوانی مانەوەی ئەمەریکایە بەیەکگرتوویی. هەرچەندە بەراوردکردنی ئەمەریکای سەردەمی لینکۆڵن بە هەرێمی ئێستای کوردستان لە زۆر ڕووە ناواقعیە، بەڵام بەراوردەکە لەچەند ڕوویەکیشەوە لۆژیکیە، بەتایبەت هاوشێوەی گیرۆدەبوونی ئەمەریکای ئەوسا بە دەست جیاوازی شێوەی پێستی خەڵکەکەی، هەرێمی ئێستای کوردستانیش گرفتاری جیاوازی ڕەنگەکانە، نەک ڕەنگی پێست، بەڵکو ڕەنگی ئاڵای حیزبەکان. گەر لەئەمەریکای ئەوکات، جوداخواز و دابەشبوو خواز دەنگی بیسترابێ، ئەوا لە هەرێمی کوردستانیش کە هێندەی شارێکی ئەمەریکای پەنجا ویلایەتیە، دەنگی دابەشبوون و دوو ئیدارەیی و دابڕاندنی سێ پارێزگای بێ هێز و ئابووری لاواز بڵندە. جیاوازیەکە ئەوەیە، گەر خوێن ڕشتن لەپێناو هێشتنەوەی ئەمەریکا بەیەکگرتوویی بووبێتە دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویی بۆ لینکۆڵن، ئەوا لێرە پێچەوانەکەیەتی، دۆخێک خوڵقێنراوە، دڵسۆز ئەوانەن لەگەڵ دابڕاندنی ئیدارە لەقە سێ پارێزگاییەکەدان لە یەکتری، بێ ئەوەی بپرسرێ، گەر هێزە پەڕۆ جیاوازەکان لەسەر پارەو نەوت و گومرگ و بەرژەوەندی شەڕیانەو ڕۆژێک ڕیفراندۆم و باسی دەوڵەت دەکەن، ڕۆژێکیش بانگەشەکردن بۆ دوو ئیدارەیی، ئەی منێکی گەرمیانی و تۆیەکی زاخۆیی چی بەرژەوەندیەکمان لە کەرتبوون و دروستکردنی شورادایە لە نێوانمان؟ لە بری هەڵپەڕین بە ئاوازی حیزبەکان، ڕۆژێک شایی بۆ دەوڵەت و ڕۆژێکیش گۆرانی وتن بۆ دوو ئیدارەیی، دەبێت ئەو تێگەشتنەمان لا دروست ببێت، هەرێم موڵکی باوکی هیچ حیزبێک نیە بە ئارەزووی خۆی دابەشی بکات، ئەوان لەسەر دزی ناکۆکن، ئەی چی ناکۆکیەک لە نێوان منی گەرمیانی و تۆی زاخۆییدا هەیە؟ ڕاستە گەر لینکۆڵنێکیش لە نێو کورددا دروست ببێت، هەل و مەرجە ئیقلیمیەکە ڕێی پێنادات حیزبە کوردیەکان ڕابماڵێت و هەرێم یەکبخاتەوە، چونکە وڵاتانی دەوروبەرمان هەریەکەو لە پشت لایەکیانن و لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم بەربەرەکانێدان، تا هێدی هێدی هەرێم دەپوکێتەوە، بەڵام جێی سەرسوڕمانە بە تەپڵی دوو ئیدارەیی یەکێتی و پارتی هەڵپەڕین، لەکاتێکدا منی نیشتەجێی زۆنی سەوز چەنێک بێزارم لەدەست خراپ بەڕێوەبردنی زۆنەکە، ئەوی دهۆکیش هێندە بێزارە لە واقیعە سەپێنراوە حیزبیەکە. ئەی منی نیشتەجێی ئێرەو تۆی دانیشتووی ئەو زۆنەکە، گەر هەردووکمان بێزاربین، حیزبەکانیش لەخراپیدا کۆپیکراوی یەک بن، کەواتە دابڕان و کەرتبوونمان چ سودێکی هەیە، حیزب لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گۆرانی بۆ پێکەوە بوون یان دابەشبوون بچڕێت، ئەی من و تۆی نیشتەجێی دوو زۆنە جیاوازەکە چی بەرژەوەندیەکمان لە دابڕان هەیە، تا بە ئاوازی حیزبهەڵپەڕین؟!
رێبوار کەریم وەلی باس باسی غازی کوردستانە، ئەو غازەی کەھێشتا خەڵکی کوردستان بە بتڵ و بە نیوەچڵی لێی سودمەندن و زۆربەی کاتیش قەبارەی بەرھەمھێنانەکەی ناگاتە ئەوەی پێویستیی ماڵان پڕ بکاتەوە. * کاربەدەستانی مەیدانیی بواری نەوت و غازی کوردستانیش دان بەوە دادەنێن کە ئەوەی ئێستا بەرھەم دێت و قەرارە بەرھەم بێت تا پێنج ساڵی دیکەش رەنگبێ بای ئەوەندە نەبێ کە ھەناردەی دەرەوەی بکەی، خۆ ئەگەر ھەناردەش بکرێ دیسان بەھۆی ئەو گرێبەستە درێژخایەنانەی کە کراون شتێکی ئەوتۆ لە سەرئێشە زیاتر نەڕژێتە قاسەی حکومەتەوە. * ئینجا ئەسڵی مەتڵەب شتێکی دیکەیە کە ئەو غازە سروشتییەی کە گوایە و قەرارە ببێتە جێگرەوەی غازی روسیا لە ناوچەیەکدایە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتیدایە و تەنانەت ئەگەر یەکێتیش رازی بێت، ئێران و رای گشتیی ناوچەکە رێگرن لەوەی کە پارتی بە ناوی حکومەتەوە دەستی بۆ ببات. * دەمێکە یەکێتی ھەموو ژێرخانی سیاسی و ئاییندەیی بۆ بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی غازی چەمچەماڵ لە رێگەی بەغداوە بڕاندۆتەوە و لە بەرامبەریدا، بەڵێنی سەربەخۆیی ئابوریی ناوچەکەی زامن کردووە. * ھاتنی خەڵک بۆ ناو پارتی و چەکدارکردنیان لە ناوچەکە، بەشێکی زۆری پەیوەندیی بەوەوە ھەیە کە ئەگەر لە داھاتوودا، پێکدادانێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر غاز لەو ناوچەیە درووست بێت، ئەو چەکدارانە بخرێنە ئیشەوە! ئەمە دیدگایەکی ترسناکە. * بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش چەندی پەیوەندیی بە ئێستای سیاسەت و واقیعی مامەڵەی حکومەت بە نەوت و غازەوە بێت، دوو ئەوەندە پەیوەستە بە رێگریکردن لە دەستبردنی زیاتری پارتی بۆ سەرچاوە بەرھەم نەھاتووەکان لە داھاتوودا. * پرۆژەی نابوکۆ کە دە پانزدەساڵ پێش ئێستا ئەوروپییەکان و تورک لەسەری پێ‌داگر بوون، فەشەلی پێھێندرا و خەونی ئەوەی کوردستان ببێتە جێگرەوە یان دابینکەری بەشێکی بچوکی وزەی ئەوروپا لەباربردرا. ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا، سوریای کاول کرد. ئەوەی ئێستاش لە ئارادایە ھەمان ئەو قسانەن کە دە پانزدە ساڵ پێش ئێستا دەکران. خوا دەزانێ ئەمجارە کوێ کاول دەکات!؟ * پێداگریی پارتی لەسەر ئەوەی کە بیەوێ یەکلایەنانە دەست بۆ سەرچاوەکانی ژێر دەستەڵاتی یەکێتی ببات، شەڕێکی خوێناوی لە کوردستان بەرپا دەکات و تا ئاگری ئەو شەڕە دەکوژێتەوە، وڵاتانی ئەوروپا پێویستییان بە غاز نەماوە، بەڵام ئەو کاتە شتێکیش بەناوی ھەرێم نەماوە!
د. كامەران مەنتك ئیبن خەلدون دەڵێت خۆشگوزەرانی یەكێك لە مەرجەكانی دامەزراندنی شارستانیەتە، بەڵام خۆشگوزەرانی زۆر هۆكارێكە بۆ رووخانی شارستانیەت. هەروەها پێی وایە، كاتێك ژمارەی بەرپرسەكان زۆر دەبێت، پیاوەكان لاسایی ئافرەتان دەكەنەوە، دەستیان لە خەنە دەنێن ووەكو مامز بە لەنجەو لار رێدەكەن، ئەوە ئاماژەیەكە بۆ بەكۆتا هاتنی شارستانیەت، بە واتایەكی تر بۆ رووخانی دەوڵەت! باشترین نمونە لەمێژوودا، بۆ شرۆڤەكردنی ئەو چەمكە، قۆناغی دوا خەلیفەی عەباسیەكانە، معتصم بالله، كاتێك مەغۆلەكان هێرشیان بۆ كرد‌و لە سەردەمی ئەودا دەوڵەتی عەباسیان رووخاند، معتصم هەموو ئەو زێر‌و زیوو سامانەی كەوتبووە بەردەست، كەخەلیفەكانی عەباسی لە ماوەی 524 ساڵدا بەیەكەوەیان نابوو، ئەو خەلیفەیە خەریكی رابواردن وكەیف وسەفابوو، گوێێ نەدەدا ئەوەی هەموو وڵاتەكەی داگیر‌و وخاپوور بكرێت، ئەو هەمیشە وتە بەناوبانگەكەی دووبارە دەكردەوە:" بەغداد بۆ من بەسە"، واتە هەموو وڵاتەكەی بڕوات تەنیا بەغدای بۆ بمێنێتەوە ئەو بەسی بوو، لەسەر دەمی ئەو خەلیفەیەدا مەغۆلەكان بەئاڕاستەی بەغدا دەهاتن، هۆلاكۆ لەرێگای خۆیدا سێ نامەی بۆ نارد‌و داوای خۆبەدەستەوەدانی لێ‌كرد، ئەو بایەخی پێ نەدا، تاوەكو هۆلاكۆ گەیشتە بن دیوارەكانی بەغدا وخۆی بۆ پەلاماردانی ئامادەكرد، لەو كاتەدا هۆلاكۆ داوای لە فەرمانڕەوای شاری موسڵ كرد، كە چەك و مەنجەنیقی بۆ بنێرێت، بۆئەوەی لەداگیركردنی بەغدادا بەكاریان بهێنێت، هەر لەو كاتەدا خەلیفە داوای لە فەرمانڕەوایی مووسڵ كرد تیپێكی میوزیكی بۆ بنێرێت! دەتوانین وانەی ئەوە لەو رووداوە هەڵێنجین، كاتێك بەرپرسانی وڵاتێك دووچاری گەندەڵی دەبن وخەریكی ژیانی خۆیان دەبن، ئاگایان لەهیچ نامێنێت وباكیان بەهیچ نابێت، دوای 764 ساڵ لە هەولێر هەمان دۆخ دەكەوێتە بەرچاوو دووبارە دەبێتەوە، لەكاتێكدا زۆرینەی خەڵكی كوردستان لەدۆخێكی دارایی ودەروونی سەختدا دەژیت، لەكاتێكدا توركیا هێرشێكی بەرفراوانی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان وچاوەڕوانی ئەوە دەكرێت ئەو هەرێمە ببێتە گۆڕەپانی شەڕ، لەو كاتە بەرپرسەكانی هەولێر خەریكی ئاهەنگ گێڕان وهەڵپەڕكێن، وەك ئەوەی ئەوانیش بڵێن هەولێرمان بەسە، كە بەداخەوە ئەوە ئاماژەیەكە بۆ كۆتایی قۆناغێك، ئەوانەی لەو كاتە هەستیارانەشدا ئاهەنگ دەگێڕن،هەمیشە لەكاتە سەختەكاندا رادەكەن وبەدوای فەرمانڕەوا نوێكان دەگەڕێن بۆئەوەی ئاهەنگیان بۆ ساز بكات!.
ئاسۆ حاجی هەرجارەی تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە ئۆپڕاسیۆن لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، دەنگی ناڕازی بوون بەرز دەبێتەوە، بە تایبەتی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە سەر ئاستی میدیایی دەست بە هۆنینەوەی چیڕۆکی یەکتر تاوانبار کردن دەکرێت، لایەنە کوردستانیەکان وەک هەمیشە بەسەر دوو بەرە دابەش دەبن، هەر بەرەیە و دەست بە کۆکردنەوەی چیڕۆک و داڕشتنی هەواڵی وەدیارخستنی تۆمەتباربوونی لایەنەکەی دیکە دەکات، هەموو ئەوانەش دەبنە هەوڵ و کارێک، کە سەرنجی خەڵک و دونیاش لە سەر لایەنی سەرەکی و راستەقینەی ئەو دەستڕێژیانە لابدات. پەکەکە کە بەهانەی ئامادە و هەمیشەیی تورکیایە، بۆ شاردنەوەی نیەتە ئەسلیەکەی خۆی، بۆ خۆ دزینەوە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی تورکیا، بە پێچەوانەوە هەموو حکومەتەکانی تورکیا، پرسی کوردیان بە پەکەکەوە گرێداوە، کە رێکخراوێکی سیاسی ماڕکسی رادیکالە، و لە سەر ئاستی جیهانی پێشکەوتوو و دیموکراتیک پەسند نیە، لە ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستیەکانە، ئەوەش وای کردووە تورکیا دەست کراوەتر بێت، لە داپڵۆسینی کورد و چەوسانەوەیان، هەروەها ددانەنان بە کەمترین مافی نەتەوەیی و نیشتیمانیان. بەزاندنی سنوورە دەولیەکانی عێڕاق و راوەدوونانی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە، زادەی رێکەوتنی تورکیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو بەرهەمی رێکەوتنی تورکیا و عێڕاقە کە مێژووەکەی بۆ پێش دروست بوونی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەگەڕێتەوە، یەکەمین رێکەوتنی ئەمنی نێوان تورکیا و عێڕاق بۆ ساڵی ١٩٨٣ دەگەڕێتەوە، دوای بەستنی یەکەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە ناوچەی بیقاعی لوبنانی، کە لەو کۆنگرەیە بڕیار درا، شەڕی چەکداری لە بەرامبەر تورکیا بەرپا بکرێ، خاڵی دەست پێکردنی شەڕەکەشیان ناوچە سنووریەکانی نێوان باشور و باکوری کوردستان هەڵبژارد، بە گوێرەی ئەو رێکەوتنەی نێوان تورکیا و عێڕاق، تورکیا بۆی هەیە بە قووڵایی (١٠کم) بچێتە ناو سنووری عێڕاق، لە ساڵی ١٩٩٢ مام جەلال دوای سەردانێکی بۆ ئەنقەڕە، گەڕایەوە کوردستان و لە پەڕلەمانی کوردستان، هێرشی توندی کردە سەر پەکەکە و عەبدوللا ئۆجەلان، یەکەمین جار بوو سەرکردەیەکی سیاسی کورد، پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆرستی بناسێنی و ئۆجەلانیش وەک کەسێکی (شێت – دین) پێناسە بکات، بە پێچەوانەی ئەوە تورکیا و سەرۆک تۆڕگۆت ئۆزال وەک دۆست باسیان بکات و تا ئێستاش لە ئەدەبیاتی کوردی باشور بە گشتی و ئەدەبیاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تۆڕگۆت ئۆزال وەک دۆستی گەلی کورد دەناسێندرێ و وای پێناسە دەکەن کە نیەتی چارەسەری پرسی کوردی هەبوو لە تورکیا بەڵام مەرگ مەودای نەدا. لە دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە سەردەمی نوری مالیکی کە سەرۆک وەزیرانی بوو، هەروەها جەواد پۆلانی وەزیری ناوخۆی عێڕاق بوو، هەمان رێکەوتنیان لەگەڵ تورکیا نوێ کردەوە، بەڵام ئیمتیازاتی زۆرتریان بە تورکیا دا، بە دامەزراندنی ژووری هاوبەشی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەواڵگری لە نێوان هەردوو وڵات، لەوەش زیاتر ئیمتیازێکی تر بوو بۆ تورکیا کە چیتر پێویست نیە بۆ بەزاندنی سنوور، پرس بە حکومەتی عێڕاقی بکات هەروەها لە جیاتی (١٠کم) دەتوانێ بە قووڵایی(١٥کم) لە ناو خاکی عێڕاق ئۆپڕاسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات، ئەوە لەو کات بوو، کە تورکیا هەموو رۆژ هەڕەشەی داگیرکردنی لە هەرێمی کوردستان دەکرد، بەوە تۆمەتباری دەکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، بە چەک و ئازووقە یارمەتی پەکەکە دەدەن لە دژی تورکیا، ئەو سەردەم مام جەلال سەرۆک کۆماری عێڕاق بوو، کە بە گوێرەی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق، پێویستە هەموو رێکەوتنێک لەگەڵ وڵاتان ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لە سەر بدا و سەرۆک کۆمار پەسندی بکات. لەو دوو رێکەوتنە گرنگتر کە پێویستە باسی بکرێ، نوێ کردنەوەی هەمان رێکەوتنە لە سەردەمی حەیدەر عەبادی، لە سەروبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ یە، کە خاڵەکانی ئەو رێکەوتنە بە نهێنی ماونەتەوە و کەس باسیان ناکات، چونکە تەنازولی زۆر گەورەی عێراقی تێدایە لە بەرامبەر تورکیا، لە بەرامبەر دژایەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە، عەبادی مافی سنووربەزاندن و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیای کردە (٣٠کم) بۆ قووڵایی خاکی عێڕاق، هەروەها ئەو مافەشی بە تورکیا داوە، کە لە هەر شوێنێک پەکەکە هەبێ دەتوانێ هێرشی ئاسمانیان بکات سەر، ئەگەر پەکەکە سەربازگەیان لەو شوێنانە هەبوو ئەوە دەتوانێ ئۆپڕاسیۆنی وشکانیش لە دژیان ئەنجام بدات، هەروەها بە گوێرەی رێکەوتنەکانی لۆزان ١٩٢٣ و رێکەوتنی تورکیا و بەریتانیا ١٩٢٦ مافی هەبوونی سەربازگەی بە تورکیا داوە، لە جوگرافیای ویلایەتی موسڵی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی، هەبوونی سەربازگەی باشیقی سوپای تورکیا کە زیاتر لە (٢٠٠٠) سەربازی تێیدایە بە گوێرەی ئەو رێکەوتنەیە بۆیەشە حکومەتی عێڕاقی جگە لە هەندێک راگەیەندراوی میدیایی ناتوانێ هیچ رێکارێکی دیکە لە بەرامبەر تورکیا بگرێتە بەر. لە دوای ئەو مێژووە تورکیا لە بۆردوومان کردنی مەخمور و شەنگال و دەڤەری سلێمانی دەستی نەپاراستووە، هەر کاتێک و بەهەر شێوزێک ویستبێتی هێرشی کردووە. ئەو رێکەوتنەی عەبادی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێڕاق تەئکیدی لێکرایەوە و بە هەمان ناوەڕۆک ئیمزا کرایەوە. ئەوە حەقیقەتی بێ منەتی تورکیایە لە بەزاندنی سنوور و ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سەربازیە لە قووڵایی خاکی عێڕاق، جگە لە هەردوو لایەنی تورکی و عێڕاقی، ئەوە لایەنی سێیەم کە هەمیشە وەک بەهانە ئامادەیی هەیە، پارتی کرێکارنی کوردستان(پەکەکە)یە، کە تورکیا هێرشەکانی بە هەبوونی ئەوانەوە لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. ئەو کەس و لایەنانەی مەبەستیانە راستیەکە بزانن، پێویستە لە پەڕلەمانی عێڕاق فشار لە سەر حکومەتی کازمی دروست بکەن تا راستیەکان ئاشکرا بکات، چونکە ئەو لایەنی بەرپرسە و کازمیش لە سەردەمی رێکەوتنەکەی عەبادی و دواتریش بەرهەم ساڵح لەگەڵ تورکیا ئەو بەرپرسی دەزگای هەواڵگەری عێڕاق بووە و پەیوەندیەکی تایبەتی و کەسی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبەستێتەوە.
د. جەعفەر عەلی مێژووی دەوڵەتی تورکیا لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا، لە ئەتاتورکەوە بۆ ئەردۆگان، مێژووی خوێن و شمشێرە، مێژووی هێرش و پەلامار بۆ سەر ئازادی و بوونی کوردە وەک نەتەوەیەک. دەوڵەتی تورکیا‌و سوڵتانە مۆدێرنەکانی، بۆ سەد ساڵی تەواو دەچێت پەلاماری بوونێکی سیاسی و کولتوری دەدەن، یەک سەدەی تەواوە هەرچی ڕێگەو شێوازی توندوتیژی هەیە بەرامبەر ئەم بوونە سیاسی و کولتورییە تاقیانکردووەتەوەو بەردەوامیشن، سەد ساڵەو شمشێری سوڵتانەکانی ئەنکەرە خەریکی خوێناویکردنی ئازادی و سەرەتاییترین مافی ئینسانە، لەڕێی خەون هەڵچنین لەسەر نوکی شمشێر شەڕی سڕینەوەی نەتەوەیەکیان بە ئامانج گرتووە. سەد ساڵەو هێشتا نایانەوێت لەو ڕاستییە مێژوویی و سیاسییە تێبگەن، ئیرادەی مرۆڤی بەهێز، گەلی بە ئیرادە، بە نوکی شمشێر ناشکێنرێت. مرۆڤ ئەگەر ئیرادەی هەبوو، نەک شمشێرە مۆدێرنەکانی سوڵتان، دوامۆدێلی چەکە بەکارنەهێنراوەکانی گەنجینەکانی بەرگریش هێزی ئەوەی نابێت ئازادی و ژیان لە ناخی ئەو گەلەدا بکوژێت و بۆ هەمیشە مل بە نەتەوەیەک کەچ بکات. کێشەی ڕیشەیی دەوڵەتی تورکیا، کێشەیە لەگەڵ جیاوازی، کێشەیە لەگەڵ دیموکراسی و بەیەکەوە ژیان. دەوڵەت لە تورکیا هەموو شتێکی قبوڵە جیاوازی و ناسنامەی سیاسی و کولتوری جیاواز نەبێت، دەوڵەت دەبێ یەکڕەنگ و یەک نەتەوە بێت. ئەوان بەوە ڕازین تۆ پەرلەمانتار، سەرۆک شارەوانی، کاندیدی سەرۆک کۆماری دەوڵەتیشت هەبێت، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەوە ڕازی بن، تۆ وەک کوردێک هەوڵی داکۆکی لە ناسنامەی سیاسی و کولتوری خۆت بدەیت، هاوشانی گەلان و ئیتنیکە جیاوازەکانی دیکەی تورکیا، خەبات بۆ بەرەوپێشبردن و بڵندبوونی شوناسی نەتەوەیی خۆت بکەیت. ئەوە ئەو هێڵە سورانەن کە ڕۆحی فاشیزم لەسەریان دەژی و دەرچوون لێی وەک ئەوە وایە لە ناو میحرابی مزگەوتدا سوکایەتی بە خودا‌و پیرۆزییەکانی دین بکەیت. لێرەوە ئەو ڕۆحی فاشیزمەی دەوڵەت، حیزبە سیاسییەکانی تورک و دەسەڵات لە تورکیا، لە هەر نمایش و ڕۆڵێکی نمایشییانەی دیموکراسی و بەیەکەوە ژیان بەتاڵ دەبێتەوە و ماسکە ساختەکەی سەر دەموچاویان بە بەرچاوی دونیاوە دەکەوێت. فاشیزم دەتوانێت بە ناوی دیموکراسی و بەیەکەوە ژیانەوە قسە بکات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت لەگەڵ پرەنسیپەکانی دیموکراسی و ژیانکردن لەگەڵ جیاوازیدا بژی. مۆسۆلینی شمشێرێکی نەخشێنراو بەهێمای ئیسلامی بەسەر پشتی ئەسپێکەوە بەرزکردەوە، ئەتاتورک لە کوردە موسڵمان و کۆمۆنیستەکانیش هاتەپێش، بەڵام هەردوو فیگەرە فاشیستەکە وەکیەک خەریکی نمایش و بەستنی ماسکی ساختە بوون. ئەردۆگان کوڕی ناو ئەو دونیای فیکر و نمایش و ماسک و میتۆدە فاشیستییەیە، بۆیە چۆن ئەتاتورک لە سەرەتای بەر لە دامەزراندنی دەوڵەت و لە هەنگاوەکانی دامەزراندنیشیدا، توانی هێزو وزەی مرۆیی و جەنگی کورد‌و ئەوانی دیکەیش بە قازانجی فاشیزم هەڵمژێ، ئەردۆگانیش لەسەرەتای دەسەڵاتیدا تا ئەندازەیەکی گەورە سوودی لە گوتاری ساختەی بەیەکەوە ژیان لەژێر پەردەی ئیسلام و مرونەتی دینی ئیخوانی بینی، هەر لەم ڕێگەیەشەوە توانی هەم لە کورد نزیک بێتەوە، هەم جۆرێک لە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەوپێشچوونی ئابووری لە تورکیا بهێنێتەدی، بەڵام گرفتی ئەردۆگانیش، هەمان گرفت و ئەو گرێی خودباڵاییە بوو، ئەو ئیگۆ قوڵ و ڕۆحی فاشیستییە بوو، کە وەک میراتێکی ڕۆحی لە باوکی تورک، ئەتاتورکەوە بۆی بەجێماوە. ئەردۆگان، چەند هەوڵبدات هێزی دەرچوون و جیابوونەوە لەو میراتە ڕۆحی و فیکرییەی باوکی دامەزرێنەر، ئەتاتورکی نییە، چەند بەناوی دیموکراسی، ژیاندۆستی، دینەوە قسە بکات، هێشتا هەموو هەنگاوێکی، هەر جوڵەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی، بە ڕەنگی عەقڵ و فیکری باوکانی پێش خۆی ڕەنگکراوە، هێشتا بۆ چرکەساتێکیش توانای ڕاستەقینەی بۆ دابڕان لەو ڕۆحی فاشیزمە نییە، ناتوانێت لەو سێبەرو تارماییە قورسە ئایدیۆلۆژی و دۆزەخییە دووربکەوێتەوەو مامەڵەی ڕاستەقینەو ئینسانی لەگەڵ سفرکردنەوەی کێشەکانیدا بکات، کە هاوشانی تیۆریسین و هاوڕێ کۆنەکەی داود ئۆغلو، درۆی سفرکردنەوەی کێشەکانی تورکیایان بۆ ناوەوەو دەرەوەی خۆیان بەیان دەکرد. ئەردۆگان، نەک هەر نەیتوانی کێشەکان سفر بکاتەوە، بەڵکو سفریشی کرد بە ژمارەیەکی گەورە، ئەو بە تەنیا کێشەکانی گەورەتر نەکرد، بەڵکو دەیان کێشەی نوێ و گرفتی سیاسی، ئابووری نوێیشی بۆ دەوڵەت و گەلانی تورکیا زیادکرد. لە هەموو ئەوانەش ترسناکتر، مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان تورک- کورد، تورک- ئەرمەن، تورکیا لەگەڵ سوریا‌و عیراق و زۆرێک لە پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دیکەیشی ئاڵۆزتر‌و خوێناویتر کرد. دەوڵەتی تورکیا سەد ساڵی تەواوە نایەوێت عەقڵانی سیاسەت بکات، نایەوێت لەو ڕاستییە مێژووییە تێبگات، چیتر خوێن و شمشێر نامانگەیەنێت بە هیچ، چیتر پەلامارو هێرشی سەربازی، زمانی چەک و قین و توڕەیی، بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانمان نابەن، چیتر سوڵتانەکان هێزی ئەوەیان نابێت بتوانن لەسەر نوکی شمشێرەکانیان دانیشن و گەرەکیشیان بێت لەسەر ئەو کورسی خوێنە، ژیان ئارام و هێمن بێت.
شادمان مەلا حەسەن زۆرجار دەگوترێت مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە .هەندێ رووداو و كردار بە جیاوازی زەمەن زۆر لەیەك دەچن .بەتایبەت ئەگەر لە یەك ژینگەی مێژوویی و جوگرافی بن, رۆژی (14/9/1922) ئینگلیز شێخ مەحمودی حەفیدیان لە دەست بەسەری هێنایەوە و كردیان بە حوكمداری كوردستان لە ناوچەی سلێمانی .ئەوكات سلێمانی هەتا رادەیەك بوژابۆوە .وەك سەردەمی قۆناغی یەكەمی حوكمداریەكەی شێخ نەبوو .چاپخانەی لێ‌بوو ,زۆر شت گۆڕابوو .لە هەمان كاتدا بریتانیەكانیش لەشەڕدا نەمابوون و حكومەتی عێراقیان دروستكردبوو. واتە ئینگلیز كەم كێشە تر بوو ,وەك لەسەردەمی جەنگ,بۆیە هەركات بیان ویستابایە بەهێز ویستی خۆیان فەرزدەكرد, حكومەتی بریتانیا و عێراق دانیان بە حوكمداریەكەی جنوبی كوردستان دانا بوو . ماوەیەكی پێچوو ,شێخ مەحمود ناسنامەی خۆی لە حوكمدارەوە كرد بە مەلیك . لەوەش كێشە زۆر نەبوو .بەلام رووی كێشەكان زیاتر لە بەغدا و بریتانیەكان بوو .ئەوێ رۆژێ لە ژێر كاریگەری چەند ئاراستەیەكی ئاینی و پاشماوەی تورك خواهی و كاردانەوەی هەندێ رەفتاری بریتانیا ,حكومەتی كوردستانی جنوبی بە ئاراستەی تورك رۆیشت .بێگومان تورك هێشتا لە نێوان توركیای ئەنادۆلی و عوسمانیش یەكلایی نەبووبۆوە,چونكە لە جەنگ دۆڕا و تێك شكاوبوون . ئەمە وایكرد لە ئەنجامدا تێك هەلچوون لە نێوان بریتانیەكان و هێزی حكومەتی كوردستان بێتە كایەوە .كەهاوسەنگی هێزیش لەبەراووردكردن نەدەهات .سەرئەنجام كۆتایی بە ئەزموونی حوكمداری كوردستانی جنوبی هات .لە دوای سەد ساڵ ئەزموونی هەرێم بە هەمان شێوە خەریكە بەهۆی وابەستە بوون بە توركیای ئاك پارتی كۆتایی پێ بێت . ئێمە هەرێمێكی فیدڕالین بە پێی دەستور و دان پێدانانی دەوڵەتی عێراق .كەچی سەرانی حوكەتی هەرێم هەوادارەكانی خۆیان بە نەبانی ئەم دەوڵەتە دەزانن .كە كورد دەستی گەورەی لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەم دەوڵەتە تازەیە هەبووە . بەهەمان شێوە سەد ساڵ لەمەوبەر دەبێ بزانین عێراق گۆڕاوە .عێراقی سەردەمی شەڕی داعش نیە . ماوەی پێنج ساڵە شەڕ لە عێراق تەواو بووە .دەوڵەتی عێراق ئەگەرچی هێشتا كێشەی زۆرە .بەلام ساڵ بە ساڵ بە هێزتر دەبێ ,ئابووریەكەی ئەستوورتر دەبێ .هەرێمیش لاواز بووە و رۆژ بە رۆژ لە هەموو ئاستەكان لە پاشەكشەدایە ,بۆیە ماف و ئەرك و ناسنامەی ئێمە لە عێراقە نەوەك لە توركیا و ئێران .زەروورە ئەم عەقلیەتە چەواشەكاریە وەلا بنرێت ,ئەوەی دەكرێ لەگەل هیچ عورف و یاسا و رێسایەكی دەوڵەتی و نیشتمانی وێك نایەتەوە . ئەگەر بەزووی ئاراستەی هەرێم نەگەڕێتەوە بەغدا و عێراق ,بەدلنیایەو چارەنووسی ئەم هەرێمە لە چارەنووسی حكومەتی كوردستانی جنوبی باشتر نابێت .